هاوڵاتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له ئۆپه‌راسیۆنێکدا له ناوچه‌کانى دێرزور، ده‌یان چه‌کدارى داعشیان ده‌ستگیرکردون و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه چه‌کدا گرتووه. هه‌سه‌ده، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى شوباتى 2021، راگه‌یه‌نراوێکى له‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌وه بڵاو کردوه‌ته‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ئۆپه‌راسیۆنه‌که که له‌به‌روارى 4 تا 14ى شوبات ئه‌نجامیان داوه، له تۆڵه‌ى کوشتنى سه‌عیده فه‌یسال، هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى گه‌لى شارۆچکه‌ى ته‌ل شه‌عیر و جێگره‌که‌ى هند له‌تیف. هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن بۆ ڕێگری‌کردن بوه له ڕێکخستنى له چه‌کدارانى داعش و به‌هێزبونیان له ناوچه‌که‌دا. هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا له ناوچه‌کانى دێرزور که به به‌شداریى هێزه‌کانیان، یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه و ئاسایشى ناوخۆ به‌ڕێوه‌چووه، توانیویانه 87 چه‌کدارى داعش ده‌ستگیربکه‌ن که بکوژى ئه‌و دو ژنه‌یشى تێدایه"ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند جبه‌خانه‌یه‌کى داعشدا گیراوه که ده‌یان جۆر و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییان تێدا بووه".
هاوڵاتى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبونه‌وه‌و پرسى بودجه‌و هێرشه‌ى موشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێریان تاوتوێ کرد. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى شوباتى 2021، به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، مسته‌فا کازمى پێشوازى کردوه له وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم و له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا باسیان له دۆخى سیاسى و ئه‌منى و پرسه نیشتمانییه‌کان کردوه. به‌پێى به‌یاننامه‌که له کۆبونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى هێرشه "تیرۆریستییه‌که‌ی" سه‌ر شارى هه‌ولێر کراوه‌و باسیش له یه‌کخستنى هه‌وڵه ئه‌منى و هه‌واڵگرییه‌کان کراوه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم. هه‌روه‌ک له کۆبونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى ئه‌و دۆسیانه‌ش کراوه که په‌یوه‌ندییان به بودجه‌ى عێراقه‌وه هه‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌ک گه‌ره‌نتى دابه‌شکردنێکى عادیلانه‌ى سه‌روه‌رت و سامان به‌سه‌ر هاوڵاتیانى عێراقدا به‌بێ جیاوازى زامن بکات و هاوتا بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستورو بنه‌ماکانیدا.
هاوڵاتى بۆ یه‌که‌مجار له‌دواى ده‌ستبه‌کاربونى جۆبایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا، کاروانێکى چه‌ک ته‌قه‌مه‌نیان گه‌یانده باکورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا (رۆژئاڤاى کوردستان) که له 60 بارهه‌ڵگرى سه‌ربازى پێکهاتبوو. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى شوباتى 2021، ڕوانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بڵاویکرده‌وه، کاروانێکى نوێى هاوکارى و که‌لوپه‌لى سه‌ربازى و لۆجستى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى که له 60 بارهه‌ڵگر پێکهاتبوو له هه‌رێمى کوردستانه‌وه گه‌یه‌ندرایه قامیشلۆ له رۆژئاڤاى کوردستان. بارهه‌ڵگره‌کان ده‌یان ئۆتۆمبێلى زرێپۆشى ئه‌مریکایان هه‌ڵگرتبوو، که ئه‌مه‌ش یه‌که‌مجاره دواى ده‌ستبه‌کاربوونى جۆو بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا. ئه‌مریکا له‌شه‌ڕى دژى رێکخراوى چه‌کدارى داعش پشتیوانى خۆى بۆ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) راگه‌یاندووه، ئه‌م کاروانى هاوکاریانه‌ش ده‌بێته 12 هه‌مین کاروانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ رۆژئاڤا. ڕوانگه‌ى سوریا له 14ى (شوبات/2)ى 2021 رایگه‌یاندبوو، نزیکه‌ى 50 بارهه‌ڵگر که هه‌ڵگرى ئۆتۆمبێلى زرێپۆش و چه‌ک و که‌لوپه‌لى سه‌ربازى و لۆجستیبون، له ڕێگه‌ى خاڵى سنووریى وه‌لید له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان چوونه ناو قامیشلۆوه. هاوکات ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که هاوپه‌یمانان پلانى دامه‌زراندنى بنکه‌یه‌کى نوێى سه‌ربازییان هه‌یه له سێگۆشه‌ى عێراق- سوریا-تورکیا له ناوچه‌ى عه‌ین دیوار له سنورى حه‌سه‌که.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یارمه‌تیده‌رێکى به‌هێز ده‌بێت بۆ دابینکردنى ئارامى و به‌رقه‌رارکردنى سه‌قامگیرى له هه‌موو عێراقدا. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا به‌شێوه‌ى ئۆنلاین به‌شداریکرد له دیدارى ئه‌نجومه‌نى کارى فڕه‌نسی- عێراقى و جه‌ختیکرده‌وه، هه‌رێمى کوردستان ناوچه‌یه‌کى ئارامه بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى بیانى و چاکسازییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم زه‌مینه‌یه‌کى له‌بارتر بۆ کۆمپانیا بیانییه‌کان ده‌ره‌خسێنن بۆ کارکردن. هه‌روه‌ها له سمیناره‌که‌دا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه که هه‌ر یه‌که له ئارنۆد برولاک سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى کارى فه‌ڕه‌نسی_ عێراقی، سه‌فین دزه‌یى سه‌رۆکى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، عه‌لى دۆڵه‌مه‌ڕى نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له فڕه‌نسا، به‌شداربون، قوباد تاڵه‌بانى دڵنیاییدایه کۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره فڕه‌نسیه‌کان که هه‌رێمى کوردستان ناوچه‌یه‌کى ئارام و سه‌قامگیره و حکومه‌تى هه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه نادات ڕوداوى هاوشێوه‌ى هێرشه‌که‌ى چه‌ند رۆژى رابردوى سه‌ر هه‌ولێر دوباره ببێته‌وه. هاوکات قوباد تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به هه‌نگاوه‌کانى چاکسازى حکومه‌تى هه‌رێم کرد و رایگه‌یاند، له ڕابردودا کۆمه‌ڵێک هه‌نگاوى گرنگى چاکسازى گیراونه‌ته‌به‌ر، له ماوه‌ى داهاتوشدا هه‌ر له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوه‌کانى چاکسازیدا کۆمه‌ڵێک چاکسازى له یاسا کۆنه‌کانیدا ده‌کرێت، ئه‌مانه‌ش هه‌مو هانده‌ر و یارمه‌تیده‌رێکى به‌هێز ده‌بن بۆ ڕاکێشانى وه‌به‌رهێنه‌ر و کۆمپانیا بیانییه‌کان بۆ هه‌رێمى کوردستان. له به‌شێکى دیکه‌ى سمیناره‌که‌دا قوباد تاڵه‌بانى باسى له ستراتیژى حکومه‌ت بۆ جۆراوجۆرکردنى ئابورى هه‌رێم کرد، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا به گرنگییه‌وه باسى که‌رته‌کانى کشتوکاڵ و پیشه‌سازى کرد، که کۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانى فه‌ڕه‌نسى ده‌توانن به هاوکارى حکومه‌تى هه‌رێم و کۆمپانیا ناوخۆییه‌کان رۆڵى گرنگ ببینن له په‌ره‌پێدانیان. جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت وتیشى:"بۆئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵ تواناى زیاتریان هه‌بێت بۆ ڕاکێشانى وه‌به‌رهێنه‌رى بیانى پێویستیان به ئارامى و سه‌قامگیرى سیاسى هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یارمه‌تیده‌رێکى به‌هێز ده‌بێت بۆ دابینکردنى ئارامى و به‌رقه‌رارکردنى سه‌قامگیرى له هه‌مو عێراقدا".
هاوڵاتى وته‌بێژى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان رایگه‌یاند:" ناوى ئه‌نجومه‌نى سیاسیش ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌نجومه‌نى باڵا و پۆستى ئه‌میر ده‌گۆڕدرێت به سه‌رۆک". ئه‌مڕۆ 18ى شوباتى 2021، په‌یوه‌ند عومه‌ر، وته‌بێژى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان به‌رۆژنامه‌نوسانى رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ له‌یه‌که‌مین رۆژى کۆنگره‌دا په‌یڕه‌وى ناوخۆى حزبه‌که‌مان هه‌موارده‌کرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنیش بۆ 20 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ده‌کرێت که پێشوتریش 12 به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند راسته‌وخۆ هه‌ڵبژێردراون، به‌وه‌ش پێکهاته‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى که له 32 ئه‌ندام پێکدێت ئه‌مڕۆ کاره‌کانى کۆتای‌یان دێت". ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد:" پۆستى ئه‌میر له‌ناو کۆمه‌ڵدا ده‌کرێت به‌سه‌رۆک و تائێستا ته‌نها عه‌لى باپیر خۆى کاندیدکردوه". هه‌روه‌ها وتیشى: "ئێمه خوانه‌خواسته ناڵێن به‌دیلمان نیه بۆ پڕکردنه‌وه‌ى پۆستى که‌سى یه‌که‌م، به‌ڵام تائێستا وه‌ک ئه‌ندامانى کۆمه‌ڵ که‌سێکى دیکه‌مان نیه که کۆده‌نگى (ئیجماعی) له‌سه‌ر بێت". هاوکات، وته‌بێژى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌نجومه‌نى سیاسى ده‌بێت به ئه‌نجومه‌نى باڵاى کۆمه‌ڵ و له‌رۆژانى داهاتودا ئه‌ندامه‌کانى دیاریده‌کرێن که‌ژماره‌یان نۆ که‌سه و پێویسته ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى بن، وتیشى:" ده‌بێت لانى که‌م خولێک له‌سه‌رکردایه‌تى حزبدابووبن".
هاوڵاتى ئومێد خۆشناو وه‌ک پارێزگارى هه‌ولێر له‌به‌رده‌م سه‌رۆکى هه‌رێمدا سوێندى یاسایى خوارد‌و نێچیرڤان بارزانیش رایگه‌یاند:" پارێزگارى هه‌ولێر ده‌بێ پارێزگارى هه‌موو خه‌ڵکى پارێزگاى هه‌ولێر به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه بێت و به یه‌ک چاو سه‌یرى هه‌موو لایه‌نه‌کان بکات". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2021/2/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ ده‌ستبه‌کاربوونى به‌ڕێز ئومێد خۆشناو وه‌ک پارێزگارى تازه‌ى هه‌ولێر ئیمزا کرد. ئینجا له ڕێوڕه‌سمێکدا به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ، به‌ڕێز پارێزگارى تازه‌ى هه‌ولێر، له‌به‌رده‌م به‌ڕێز سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستاندا، سوێندى یاسایى خوارد. له وته‌یه‌کدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزبایى له پارێزگارى تازه‌ى هه‌ولێر کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا که ئه‌رکى به‌ڕێز پارێزگارى هه‌ولێر قورسه، به‌تایبه‌تى له‌م دۆخه‌دا که کۆمه‌ڵێک کێشه و قه‌یران ڕووبه‌ڕووى هه‌رێمى کوردستان بوونه‌ته‌وه. جه‌ختیشى له‌وه کرده‌وه که پارێزگارى هه‌ولێر ده‌بێ پارێزگارى هه‌موو خه‌ڵکى پارێزگاى هه‌ولێر به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه بێت و به یه‌ک چاو سه‌یرى هه‌موو لایه‌نه‌کان بکات. سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها یادى خوالێخۆشبوو پارێزگارى پێشوو د. فه‌رسه‌ت سۆفى کرده‌وه که به نه‌خۆشیى کۆڤید_19 کۆچى دوایى کرد، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ش کرد که به‌هۆى ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه، ئازیزانیان له ده‌ست داوه. به‌ڕێزیان پارێزگارى شه‌هید خوالێخۆشبوو فره‌نسۆ هه‌ریریشى به‌بیر هێنایه‌وه که ئه‌مڕۆ 18ى شوبات، یادى شه‌هیدبوونیه‌تى. سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى، به‌ڕێز ئومێد خۆشناوى دڵنیا کرده‌وه که هه‌موو هاریکارى و پشتگیرییه‌کى خۆیان و سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌رکه‌که‌یدا سه‌رکه‌وتوو بێت و بتوانێت به باشترین شێوه خزمه‌ت به پارێزگاى هه‌ولێر و هاووڵاتیان بکات.
هاوڵاتى دژى له‌شکرکێشى تورکیا بۆسه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى تورکیا له به‌غدا خۆپیشاندان ده‌ستیپێکرد. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى شوباتى 2021، به‌پێى میدیاى عێراقى که‌مێک پێش ئێستا ده‌یان که‌س له هاووڵاتیانى عێراقى وه‌ک ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى دژى له‌شکرکێشى و هێرشه‌کانى تورکیا بۆسه‌ر خاکى عێراق، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى تورکیا له‌به‌غدا گردبوونه‌وه. هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران دروشمى دژ به‌داگیرکارى تورکیایان به‌رزکردوه‌ته‌وه و داواده‌که‌ن، حکومه‌تى عێراق وه‌ڵامى ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ى تورکیا بۆسه‌ر سه‌روه‌رى خاکى عێراق بداته‌وه. هاوکات به‌شێکى دیکه له خۆپیشانده‌ران داواده‌که‌ن، حکومه‌ت کار بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى کردنه ده‌ره‌وه‌ى هێزه بیانییه‌کان به‌سه‌ر تورکیاشدا جێبه‌جێبکات.
شاناز حه‌سه‌ن ئه‌ندامێکى کۆنگره‌ى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ڵێت:" پاشگرى ئیسلامى ناوى کۆمه‌ڵ سبه‌ینێ یه‌کلا ده‌کرێته‌وه و ئه‌ندامانى کۆنگره به ده‌نگدان یه‌کلایده‌که‌نه‌وه"، ده‌شڵێت:" تا ئێستا مامۆستا عه‌لى باپیر خۆى کاندید نه‌کردووه‌ته‌وه". فاروق عه‌لى، ئه‌ندامى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" سبه‌ینێ هه‌ینى پاشگرى ئیسلامى و ناوى حزبه‌که یه‌کلاده‌کرێته‌وه گۆرانگارى تێدا ده‌کرێت یاخود نا". هه‌روه‌ها وتیشى:" ده‌رگا بۆ هه‌موو ئه‌ندامان کراوه‌یه بۆ خۆکاندیدکردنیان بۆ ئه‌میرى کۆمه‌ڵ، تا ئێستاش مامۆستا عه‌لى باپیر خۆى کاندید نه‌کردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ى ئه‌ندامان داوایان لێ کردووه خۆى کاندید بکاته‌وه". کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى شوبات ده‌ستى پێکردووه‌و بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینى سه‌رله‌ئێواره کۆتایى به‌کاره‌کانى بهێنێت. کۆمه‌ڵ پارتێکى ئۆپۆزسیۆنه‌و خاوه‌نى حه‌وت کورسییه له په‌رله‌مانى کوردستان دوو کورسى له په‌رله‌مانى عێراق، هاوکات له پارێزگاى سلێمانى دوو کورسى و له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیش دوو کورسى هه‌یه.
هاوڵاتى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵ ده‌ستیپێکرد و عه‌لى باپیر رایگه‌یاند:"هه‌وڵمانداوه له‌گه‌ڵ چینى به‌شخوراوان و زوڵم لێکراوان بین". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى شوباتى 2021، له‌شارى سلێمانى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ستیپێکرد و تێیدا ئه‌میرى حزبه‌که‌رایگه‌یاند:"هیوادارین ئه‌وه‌ى نه‌مان توانیوه بیکه‌ین له داهاتوو باشتر ئه‌نجامى بده‌ین و کۆنگره وێستگه‌ى به‌خۆداچوونه‌وه‌بێت". عه‌لى باپیر راشیگه‌یاند:" ئێمه تێڕوانین و بۆچوونه‌کانمان له وه‌حى خوداوه وه‌رده‌گرین و له‌ڕووى سیاسییه‌وه به هاوسه‌نگى مامه‌ڵه‌مان کردووه و هه‌وڵمانداوه له‌گه‌ڵ چینى به‌شخوراوان و زوڵم لێکراوان بین. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له به‌غدا و له‌هه‌رێمى کوردستانیش هه‌رشتێک حه‌ق بێت پشتگیرى ده‌که‌ن و هیوادارین ئه‌وه‌ى نه‌مان توانیوه بیکه‌ین له داهاتوو باشتر ئه‌نجامى بده‌ین و کۆنگره وێستگه‌ى به‌خۆداچوونه‌وه‌بێت. کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌شارى سلێمانى و به به‌شدارى 892 ئه‌ندام به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بریاره دووڕۆژ به‌رده‌وام بێت و سه‌رکردایه‌تییه‌کى نوێ هه‌ڵببژێردرێت.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت نزیکبووه‌ته‌وه له 65 دۆلار. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى شوباتى 2021، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 64 دۆلار‌و 89 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 61 دۆلار‌و 60سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 62 دۆلار‌و 49سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى عه‌لى حه‌مه ساڵح که له‌دانیشتنى دادگایى کردنى ده‌ستگیرکراوانى بادینان به‌شداربووه باس له تۆمه‌تى یه‌کێکى دیکه له‌و پێنج که‌سه‌ى بادینان ده‌کات که دوێنێ شه‌ش ساڵ حکومدران که تۆمه‌تێى ئه‌وه‌بووه:" کارتێکى پێنج هه‌زارى کۆره‌کى بۆ هاورێیه‌کى ناردووه". عه‌لى حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆڕان ده‌ڵێت:"ھاریوان دۆستێکى خۆشه‌ویستم بوو، به‌ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ له من منداڵتربوو، به‌ڵام ژیر‌و سه‌نگین، ھه‌میشه پرسیارى جدى ھه‌بوو، ھه‌رکاتێک چوبام بۆ دھۆک یٔه‌و له سمێڵه‌وه ده‌ھات". ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت:" ھه‌فته‌یه‌ک پێش ده‌ستگیکردنى ژنى ماره‌بڕیبوو به‌نیازبوو له زووترین کاتدا بچێته ژیانى نوێى ھاوسه‌رگیری، یٔێستا ده‌ستگیرانه‌که‌ى چاوه‌ڕێى یٔازادبونى ده‌کات بۆ ده‌ستپێکى ژیانێکى نوێ.... چاوه‌ڕێى یٔاھه‌نگى ده‌رچون بوو، به‌ڵام ھه‌فته‌یه‌ک پێش یٔاھه‌نگى ده‌رچون ده‌ستگیکرا". دانپێدانانى هاریوان خوێندرایه‌وه.. داخلى گروپێکى مێسنجه‌رى زانیارى کراوم له ٢٠٢٠ م .. شێروان داواى زانیارى لێکردم له‌سه‌ر تیرۆرى سیاسى و ڕۆژنامه‌نوسان. شێروان شیروانى سه‌رقاڵى یٔاماده‌کردنى په‌رتوکێک بوه له‌سه‌ر تیرۆرى سیاسى له ساڵى ١٩٩١ بۆ ٢٠٢٠ .. ھاریوان وێنه‌ى کێڵگه‌یه‌کى نه‌وتى سمێڵى بۆ شیروان ناردبوو ھاریوان له‌به‌رده‌م دادگا وتی: من له ھیچ کارێکى سیخوڕ‌ى و کوشتن و گروپى چه‌کدار تێوه‌نه‌گلاوم.. له‌و گروپه‌ش ھیچ شتێکى سیخوڕ‌ى و کوشتنمان باس نه‌کردوه.. وتی: شێروان داواى زانیارى لێکردم له‌سه‌ر کێڵگه‌یه‌کى نه‌وت له گوندێکى ناوچه‌ى سمێل و وتى ڕاپۆرتم له‌سه‌رى ھه‌یه، منیش له ھاوڕێیه‌کى خۆم که خه‌ڵکى گونده‌که‌یه وه‌رمگرت و بۆم نارد.. پاریزه‌ره‌که‌ى وتی: یٔه‌وه به‌دواداچونى ڕۆژنامه‌وانى بوه بۆ گه‌نده‌ڵى نه‌وت و بردنى نه‌وتى یٔه‌وکێڵگه... من ھیچ زانیاریه‌کیشم له‌سه‌ر تیرۆرى سیاسى نه‌دا به‌شیروان، چونکه زانیاریم لانه‌بوو، ھیچیشم له‌سه‌رى نه‌ده‌زانی.. تۆمه‌تێکى تر‌ى یٔه‌وه‌بوو، گوایه له مێسنجه‌ر به که‌سێکى وتوه: حکومه‌ت له نه‌خۆشخانه خه‌ڵکى کوشتوه گوایه کۆرۆنایه‌تى .. یٔێوه‌ش نه‌خۆشى کۆرۆناکه‌تان ببه‌نه به‌خۆشخانه به ساخى نایه‌ته‌وه.. نوێنه‌رى یٔه‌نجومه‌نى یٔاسایش، وتی: یٔه‌مه دروستکردنى تۆمه‌ته.. ره‌تیکرده‌وه که مه‌به‌ستى یٔه‌وه‌بێت حکومه‌ت خه‌ڵک ده‌کوژێت.. تۆمه‌تێکى دیکه یٔه‌وه‌کارتێکى 5 ھه‌زار دینارى کۆڕه‌کى بۆ که‌سێک ناردووه. وتی: ھاوڕێمه‌و زانیومه وه‌حده‌ى نیه، کارتێکم به دیارى بۆ ناردوه... دادوه‌ر وتی: کۆتا قسه‌ت چیه.. وتی: من ھیچ کارێکى سیخوڕ‌ى و گروپى کوشتن و چه‌کداریم نه‌کردوه، من ڕۆحى وه‌رزشیم ھه‌یه، ڕۆحى وه‌رزشى دژى کوشتن و سیخوڕ‌ى و توند‌و تیژیه... ھیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌خرایه‌ڕوو که به‌شێک بێت له گروپێکى تیرۆر و کوشتن... به‌ڵام به‌و تۆمه‌ته حوکمى شه‌ش ساڵ زیندانى بۆ ده‌رکرا...
هاوڵاتى نوسینگه‌ى هه‌ماهه‌نگى نێوده‌وڵه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌وه‌ڵامى رێکخراوێکى نێوده‌وڵه‌تیدا که داواى ئازادکردنى سزادراوانى بادینانى کردبو، ده‌ڵێت" ده‌ستگیرکراوانى بادینان پلانیان بۆ تێکدانى سه‌قامگیریى هه‌رێمى کوردستان هه‌بووه". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که: له وه‌ڵامى لیژنه‌ى پاراستنى رۆژنامه‌نوسان، سى پى جه‌ی، تۆمه‌تباران دادگایى کراون له‌سه‌ر بنه‌ماى یاساى سزادانى عێراقى که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه په‌سه‌ند کراوه. دادگاى تاوانى هه‌ولێر بڕیارى له‌سه‌ر سزادانى پێنج داواکراودا. بڕیاره‌که له لایه‌ن سى پى جى ره‌خنه‌ى لێ‌گیرا و داواى له دادگا کرد، بڕیاره‌کان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و سزاى سه‌ر سزادراوان به‌بێ گوێدانه به‌ڵگه و دانپێدانانه‌کان هه‌ڵبگرێت. به‌م بۆنه‌وه، نوسینگه‌ى هه‌ماهه‌نگى نێوده‌وڵه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه بڵاوده‌کاته‌وه: به‌گوێره‌ى مادده‌ى 125 له یاساى رێکاره‌کانى دادگا ژماره 23 ساڵى 1971، بڕیاره‌که مایه‌ى تانه لێدانه جا له رێگاى راسته‌وخۆ گواستنه‌وه‌ى دۆسییه له رێگاى دادوه‌ره‌وه بۆ دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه یاخود له رێگاى تانه‌ى خێزان یان پارێزه‌رى سزاداراو له ماوه‌ى سێ رۆژ دواى بڕیاره‌که. ئه‌و دادوه‌ره‌ى بڕیاره‌که‌ى داوه، دۆسییه‌که‌ى ره‌وانه‌ى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه کردوه که دۆسییه‌که یه‌کلا ده‌کاته‌وه له رێگاى پێداچونه‌وه و دڵنیابونه‌وه له به‌ڵگه و لێدوانى تۆمه‌تباران. داواکراوان به‌گوێره‌ى مادده‌ى 165 و به‌گوێره‌ى یاساى سزادانى عێراقى ژماره 111 ساڵى 1969 که له لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه به ژماره 23 له ساڵى 2003 په‌سه‌ندکراوه، دادگایى کراون. به‌ڵگه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، تۆمه‌تباران له رێگاى سۆشیاڵ میدیا و گروپى دانوستان، پلانیان بۆ تێکدانى سه‌قامگیریى هه‌رێمى کوردستان هه‌بوه. به‌ڵگه‌کان بریتین له گرتنى وێنه‌ى ناوچه‌ى قه‌ده‌غه‌کراوى ئه‌منى و ده‌نگه نامه که تێیدا باس له هه‌ڵگرتنى چه‌ک ده‌کرێت دژى حکومه‌ت. تۆمه‌تباران ئۆتۆمبێلى بێ به‌ڵگه‌یان به‌کارهێناوه که چوار مه‌غزه‌نى کڵاشینکۆڤ، تاپێ و دوربینى سه‌ربازیى تێدابوه. یه‌کێک له تۆمه‌تباران هه‌وڵى وه‌رگرتنى زانیارى له‌باره‌ى شوێنى بۆردومانى فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى سه‌ر سنور و تاکتیکى سه‌ربازى پێشمه‌رگه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆر داوه. هه‌روه‌ها چاودێرى چالاکییه‌کانى به‌رپرسانى سه‌ربازییان کردوه. ئه‌م زانیارییانه که له رێکخراوه ناحکومییه‌کان و هاوبه‌شه ده‌ره‌کییه‌کانیان وه‌ریانگرتوه بڵاوکردوه‌ته‌وه. ئه‌م به‌ڵگانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که ئه‌و که‌سانه رۆژنامه‌نوسیان بۆ مه‌به‌ستى سیاسى خۆیان به‌کارهێناوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، تۆمه‌تباران له سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى هه‌رێمى کوردستان ناویان تۆمار نه‌کردوه و کاریشیان بۆ هیچ دامه‌زراوه‌یه‌کى میدیایى نه‌کردوه. تایبه‌تمه‌ندى رۆژنامه‌نوسیان نییه، تا وه‌ک رۆژنامه‌نوسێک به‌رگریان لێ بکرێت. یه‌کێک له تاوانباران دانى به‌وه‌دا ناوه، له گروپێکى دانوستان ''چات'' ده‌رکراوه چونکه چالاک نه‌بوه و ئاماده نه‌بوه کاره‌کان ئه‌نجام بدات، دواتریش له دادگا دانى به هه‌ڵه‌ى خۆى بۆ چونه ناو ئه‌و گروپه ناوه. هه‌ندێک تۆمه‌تکراوه به‌وه‌ى ئه‌م که‌سانه له ژێر فشار دانیان به تاوانه‌کان ناوه، بۆ نه‌هێشتنى ئه‌م گومانه، لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى خاچى سور و یۆنامی، مافى سه‌ردانکردنى زیندانه‌کانیان هه‌بوه. پێشتر ئه‌وان رایانگه‌یاندبو، ژینگه و دۆخى ده‌ستگیرکراوان له ئاست بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه.
هاوڵاتى لەسەروبەندی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر شەنگال، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سەرکەوتنی خۆی راگەیاند لەشەڕی گارە کەماوەی چوار رۆژ ئەنقەرە ئۆپەراسیۆنی چڕی ئەنجامدا لەزنجیرە چیاکانی ناوچەکەدا دژی گروپەکە. پەکەکە لە راگەیەندراوێکدا سەرکەوتنی لەشەڕی گارە راگەیاند، ئەمەش دوای چوار رۆژ لەئۆپەراسیۆنێکی چڕ لەزنجیرە چیاکانی گارە لەلایەن تورکیاوە دژی پەکەکە کەئەنقەرە کۆتایی پێهێنا، لەکاتێکدا (١٠) هەزار چەکداری حەشدی شەعبی رەوانەی شەنگال کران بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەگەری هێرشی ئەنقەرە بۆ سەر قەزاکە. بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بڵاویکردەوە «بەهۆی شکستهێنانیان، سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناچاربووە بکشێتەوە». لەلایەکی ترەوە خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا، لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکەیان دژی پەکەکە کۆتایی هاتووە لەهەرێمی گارەو (٤٨) گەریلایان شەهید کردووە. ئاکار راشیگەیاند (١٣) «هاوڵاتى تورکی بێ‌تاوان»یان دۆزیوەتەوە لەیەکێک لەئەشکەوتەکانی گارە کە لەلایەن پەکەکەوە لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەوە کوژراون و (١٢) کەسیان فیشەک بەسەریانەوە نراوە، بەڵام پەکەکە پێشتر رایگەیاندبوو کەتورکیا بۆمبارانی ئەو شوێنانە دەکات کەدیلی تێدایەو دیلەکان «پۆلیس و سیخوڕی» تورکن. لە راگەیاندراوەکەی نەپەگەدا هاتووە کە «سوپای تورک هێرشی ئاسمانیی و زەمینی کردووەتەسەر کامپی دیلەکان و بووەتە هۆی کوژرانی بەشێک لەئەندامانی میت و پۆلیسی خۆی، کە لای گەریلا دیل بوون». گــــارە تورکیا لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-٢ی راگەیاند کە بەئامانجی پاراستنی سنور‌و رزگارکردنی چەند دیلێک بوو لەژیر دەستی پەکەکە لەزنجیرە چیاکانی گارە لەهەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا پەکەکە باس لەوەدەکات کەئۆپەراسیۆنەکە بۆ داگیرکردنی شنگال و دواتر باشوری کوردستانە. نەپەگە لەڕاگەیاندراوەکەدا باسی لەوە کردووە «هێرشی سەر کامپی دیلەکان، بەهیچ جۆرێک بۆ رزگارکردنیان نەبووە، بەڵکو ئامانج لەناوبردنیان بوو، دەوڵەتی تورک خۆی لێی بەرپرسیارە». ئۆپەراسیۆنەکە ماوەی چوار رۆژی خایاند‌و تێیدا شەڕی قورس لەنێوان هەردوولا روویداو هەر لایەکیش ئاماری جیاوازی قوربانی دەخاتەڕوو. ئاکار رایگەیاند کە لەئۆپەراسیۆنەکەدا (٥٠) پێگەی پەکەکەیان تێکشکاندووەو سێ سەربازیان کوژراوەو و دوو سەربازی تریشیان بریندارە، بەڵام پێشتر پەکەکە رایگەیاندبوو (٣٠) سەربازیی تورکیایان کوشتووە. ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-٢ ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی و زەمینی بوو کە لەزنجیرە چیاکانی گارە ئەنجامدرا کەدەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی پاریزگای دهۆک و (٥٠) کیلۆمەتر لەپارێزگاکەوە دوورە. ئۆپەراسیۆنەکەی ئەنقەرە دوای سەردانی وەفدەکەی تورکیا دێت بەسەرکردایەتی خلوسی ئاکار لە ١٨ی مانگی رابردوو بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کەتێیدا وەزیری بەرگریی تورکیا باسی لەوەکرد وڵاتەکەی دەیەوێت هێرشەکانی پەکەکە کۆتایی پێبهێنێت بۆ «زامنکردنی ئاسایشی سنوری وڵاتەکەی و ئاشتی ناوچەکە». پێشتر بڵاوکرایەوە کەپارتی دیموکراتی کوردستان لەهێرشەکانی تورکیا بەشدارەو هاوکاریی تورکیا دەکات بەبەشداریپێکردنی پێشمەرگە لەشەڕەکەدا، بەڵام دواتر پەکەکە رایگەیاند هیچ بەڵگەیەک نییە کەئەو هەواڵانە پشتڕاستبکاتەوە، هەرچەندە تورکیا بنکەکانی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنێت بۆ ئۆپەراسیۆنەکەی. تائامادەکردنی ئەم راپۆرتە، پەکەکە قوربانییەکانی خۆی نەخستووەتەڕوو لەگەڵ هەواڵی نوێ لەسەر ژمارەی کوژراوانی سەربازانی تورکی، بەڵام لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە بەمزووانە قوربانییەکان بڵاودەکرێتەوە بۆ رای گشتی. شـــەنگــال لەسەروبەندی ئۆپەراسیۆنەکەداو پێش ئۆپەراسیۆنەکەش هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کەتورکیا بەنیازە هێرش بکاتەسەر شەنگال، کەهێزێکی سەر بەپەکەکەی لێ جێگیرە بەناوی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال (یەبەشە). لە رۆژی شەممەی رابردوو، ١٣ی شوباتی ٢٠٢١، سێ فەیلەقی هیزەکانی حەشدی شەعبی رەوانەی شەنگاڵ کران کەژمارەیان (١٠) هەزار سەربازە، ئەمەش دوای هەڕەشەکانی بەرپرسانی تورکیا کە بەنیازن هێرش بکەنەسەر قەزاکە. لەمانگی رابردوودا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا نیازی خۆی نەشاردەوە لەپەلاماری شەنگال و رایگەیاند «تورکیا هەمیشە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ عێراق دژی پەکەکە، رەنگە لەپڕێکدا لەشەوێکدا بگەینە ئەوێ». لەپێنجشەممەی رابردووش‌دا ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا، بەدووری نەزانی ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدرێت لەشەنگال دژی یەبەشەو راشیگەیاند ئەنقەرە بەهەماهەنگی بەغدادو هەولێر پێشتر ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژی پەکەکە ئەنجامداوە. لەساڵی ٢٠١٤ پەکەکە توانی پێگەی خۆی بەهێز بکات لەشەنگال دوای چوونە ناوەوەی هێزەکانی بۆ پارێزگاریکردن لەیەزیدییەکانی ناوچەکەو شەڕکردنی دژی داعش، تائێستاش یەکینەکانی پاراستنی شەنگال (یەبەشە) هەژموونی خۆی هەیە بەسەر قەزاکەوە. یەبەشە لەئێستادا بەسێکە لەحەشدی شەعبی. لەمانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ حکومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستان بەسەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رێککەوتنێکیان ئەنجامدا بۆ دەرکردنی هەموو هێزەکانی شەنگال و دامەزراندنی هێزێکی حکومی بۆ پاراستنی ناوچەکە، بەڵام تائێستا ئەو رێککەوتنە شکستی هێناوە، ئەمەش لەئاستی چاوەڕوانییەکانی تورکیادا نییە. لەشه‌ممەی رابردوودا 13ى شوباتى 2021، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا، هادى عامرى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاند:» زانیاریى وردى هه‌واڵگرى و پشتڕاستکراومان پێگه‌یشتووه که‌سوپاى تورکیا به‌رنامه‌ى هه‌یه هێرشبکاته سه‌ر چیاى شه‌نگال و داگیرکارى ئه‌نجامبدات». هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: »پێویسته حکومه‌تى تورکیا کۆتایى به‌و هه‌ڵسوکه‌وته دوژمنکارانه‌یه‌ى به‌رامبه‌ر خاکى عێراق بهێنێت، چونکه خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى هه‌ردوو وڵات ناکه‌ن و کاریگه‌ریى خراپیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌بێت». عەبدوڵا حەوێز، رۆژنامەنووس و تووێژەر، لەتویتەری خۆی نووسیویەتی: «دەنگۆ هەیە کەبڵاوەپێکردنە نوێیەکەی میلیشیاکانی شیعە [بۆ شەنگال] لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە فەرمانی لەسەر دراوە کەمانای ئەوەیە رێککەوتنەکەی بەغدادو هەولێر لەسەر شەنگال، کەباس لەوەدەکات میلیشیای شیعەو یەبەشە دەبێت دەربکرێن، کۆتایی پێهاتووە». حەوێز نووسیویشیەتی، ناردنی هێز «ئەوەش نیشان دەدات کە بەغداد بەتوندی دژی هەنگاوی تورکیایە لەشەنگال». بەڵام مایکڵ روبن، تووێژەر لە پەیمانگەی ئەمەریکان ئینتەرپرایس، باس لەوەدەکات سەرۆک وەزیرانی عێراق نایەوێت زۆر لەتورکیا بکات لەشەنگالدا. «مستەفا کازمی لەئێستادا زۆر کێشەی هەیە رووبەڕووی ببێتەوە وەک قەیرانی ئابوری و هەڕەشەی میلیشیاکانی سەر بەئێران، بۆیە ئامادە نییە فشاری توند لەتورکیا بکات هەرچەندە بەرگریکردن لەسەروەری عێراق پێویستی بەوەیە». روبن، کە لەچاوپێکەوتنێکدا بۆ ئاژانسی هاوار نیوز قسەی کردووە، باس لەوەدەکات کە مەبەستی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر شەنگال سێ هۆکاری هەیە. «هۆکاری یەکەم، بەسادەیی رەگەزپەرستییە، ئەو [ئەردۆغان] رقی لەکوردە... دووەم هۆکار ئەوەیە ئەو دەزانێت ئەو گروپانەی فەلسەفەی گشتیی عەبدوڵا ئۆجەلان پەیڕەو دەکەن، هەڕەشەن بۆ خۆی و داردەستەکانی. ئەم گروپانە زۆر ناسراون لەناو شەنگال و بەشێوەیەکی زیاد لەسەرتاسەری کوردستانی عێراق ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەوان دەیانەوێت حوکمڕانییەکی پاکترو کاریگەرتر پێشکەش بکەن بەبەراورد بەپارتی دیموکراتی کوردستان و تورکیا کەهەردووکیان گەندەڵن». روبن هۆکاری سێیەم بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کەتورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان هەردووکیان دەیانەوێت شکستە ئابورییەکانی خۆیان بەهۆی شەڕەوە بشارنەوە. «کۆتا هۆکار بۆ ئەوەی کەشەڕ بوونی هەیە، ئەوەی کەهەم پارتی دیموکراتی کوردستان و هەم ئەردۆغان دەیانەوێت سەرنج لەسەر ئەو راستییە لابدەن کەئابوری هەردوولایان لەقەیراندایە بەهۆی خراپ مامەڵەکردنیانەوە»، روبن وای وت
هاوڵاتى سى و یه‌ک ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نن، بڕیاره‌که‌ى دادگاى هه‌ولێر بۆ سزادانى ده‌ستگیرکراوانى بادینان پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ‌و ئامانجه‌کانی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991)ی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئازادی‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین بوه و داوا له دادگای پێداچونه‌وه ده‌که‌ن "ماف بۆ مافخوراوان بگه‌ڕێنێته‌وه". ئه‌مڕۆ 17ى شوباتى 2021، سى و یه‌ک ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئه‌وه ده‌خه‌نه‌روو که دواى ئه‌وه‌ى دادگاى هه‌ولێر بڕیاریداوه سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک چالاکوان و رۆژنامه‌نوسدا بسه‌پێنێت و پێشتر سه‌رۆکی حکومه‌ت بڕیاری پێشوه‌خته‌ی دابوو که ئه‌م هاوڵاتیانه کاری گێره‌شێوێنیان ئه‌نجامداوه‌و هه‌وڵیانداوه ته‌قینه‌وه بکه‌ن‌و ئارامی خه‌ڵک بشێوێنن، "کاتێک بڕیارى دادگامان بینی، پێمان سه‌یربو سزاکان هاوتای بۆچونی به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنن". هه‌روه‌ها ده‌شڵێن:" هه‌ڵه‌ی یاسایی هه‌یه له تۆمه‌تبارکردنیان‌و دواجار سته‌ملێکراوی پڕۆسه‌ی دادوه‌رین، هه‌ربۆیه له‌م بواره‌دا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێست‌و بڕیار‌و کاری دادوه‌رانه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێزله دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین له پێناو گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراوان". ده‌قى راگه‌یه‌نراوى 31 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان: نامه‌یه‌کی کراوه بۆ دادگای (پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان) دادوه‌رانی به‌ڕێزی دادگای پیاچونه‌وه‌ی هه‌رێم: ڕۆژی سێشه‌ممه، 16ی 2ی 2021، دادگای (تاوانه‌کانی 2ی هه‌ولێر)، له داوای ژماره (47/ج2 / 2021)، سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر هاوڵاتیان (ئه‌یاس ئه‌کره‌م، شێروان شێروانی، شڤان سه‌عید به‌ڕۆژکی، گوهدار موحه‌ممه‌د زێباری، هاریوان عیسا) سه‌پاند، که پێشتر سه‌رۆکی حکومه‌ت بڕیاری پێشوه‌خته‌ی داب‌و که ئه‌م هاوڵاتیانه کاری گێره‌شێوێنیان ئه‌نجامداوه‌و هه‌وڵیانداوه ته‌قینه‌وه بکه‌ن‌و ئارامی خه‌ڵک بشێوێنن، کاتێک بڕیارى دادگامان بینی، پێمان سه‌یربو سزاکان هاوتای بۆچونی به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێکردنن که پێشتر‌و پێش بڕیاری دادگا، بڕیاری تاوانبارییانی داب‌و! هه‌ربۆیه ئێمه که له خواره‌وه ناومان هاتوه، وه‌ک ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی، مرۆڤانه‌و نیشتیمانیانه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و لابردنی هه‌ستی سته‌ملێکراوى له‌سه‌ر خۆیان‌و که‌س‌و کاریان، به پێویستی ده‌زانین له‌م نامه کراوه‌یه‌دا داوا له ئێوه‌ی به‌ڕێز بکه‌ین، زۆر به هه‌ستیارییه‌وه پیاچونه‌وه به دۆسیه‌ی سزای سزادراوانی ناوهێنراودا بکه‌ن، چونکه ئه‌م سزایه له‌گه‌ڵ بنه‌ما ده‌ستورییه‌کان‌و بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ‌و ئامانجه‌کانی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991)ی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئازادی‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین‌و کاری سیاسی یه‌ک ناگرێته‌وه. هه‌روه‌ها سزادراوان له پڕۆسه‌ی ڕاگرتن‌و لێکۆڵینه‌وه‌دا به سته‌م لێکراو ده‌زانین‌و ئه‌و مافانه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌کرابو که هه‌ر هاوڵاتیه‌کى تۆمه‌تبار به پێی یاسا مافیه‌تی، هه‌روه‌ها پێمان وایه هه‌ڵه‌ی یاسایی هه‌یه له تۆمه‌تبارکردنیان‌و دواجار سته‌ملێکراوی پڕۆسه‌ی دادوه‌رین، هه‌ربۆیه له‌م بواره‌دا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێست‌و بڕیار‌و کاری دادوه‌رانه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ش له پێناو گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراوان‌و پارێزگاریکردن له پڕه‌نسیپه گشتییه‌کانی ئازادی‌و مافی مرۆڤ له کوردستان‌و به‌رپاکردنی دادگه‌ریی. له‌گه‌ڵ ڕێزدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان: 1. عه‌بدولستار مه‌جید. 2. لوقمان وه‌ردی. 3. عه‌لی حه‌مه‌ساڵح. 4. د.کازم فاروق. 5. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی. 6. سه‌رکۆ ئازاد گه‌ڵاڵی. 7. هاوڕێ مه‌لا ستار. 8. د.شایان عه‌سکه‌ری. 9. عه‌باس فه‌تاح. 10. سه‌رچنار ئه‌حمه‌د. 11. شیرین ئه‌مین. 12. مژده مه‌حمود موحه‌ممه‌د. 13. عوسمان کانی کورده‌یی. 14. ڕۆژان شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش. 15. کاروان گه‌زنه‌یی. 16. سه‌لمه فاتیح. 17. شیرین یونس. 18. سیپان سالم ئامێدی. 19. کاوه عه‌بدولقادر. 20. شنۆ شه‌هید ئه‌شقی. 21. هه‌ڵز ئه‌حمه‌د موحه‌ممه‌د. 22. زکری زێباری. 23. هه‌ژان شه‌هید حه‌سه‌ن کوێستانی. 24. دابان موحه‌ممه‌د. 25. ئاشنا عه‌بدوڵڵا قادر. 26. ڕووپاک ئه‌حمه‌د ڕه‌حمان. 27. موسلیم عه‌بدوڵڵا قه‌صریی. 28. د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی. 29. جه‌لال موحه‌ممه‌د ئه‌مین. 30. به‌دریه ئیسماعیل مه‌حمود. 31. عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی. 17ى 2ى 2021 - هه‌ولێر
هاوڵاتى فه‌رمانده‌یى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل (نه‌په‌گه) رایگه‌یاند، له ئۆپراسیۆنه‌که‌ى چیاى گاره 15 گه‌ریلا شه‌هیدبون و 37 سه‌ربازى سوپاى تورکیاش له‌و هێرشه‌دا کوژراون. ئه‌مڕۆ 17ى شوباتى 2021، فه‌رمانده‌یى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل (نه‌په‌گه) له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌که‌ى سوپاى تورکیا له‌چیاى گاره راگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه و تێدا هاتووه:" له‌ده‌ستپێکى هێرشه‌که‌دا کامپێکى دیله‌کانى تورکیا له‌لایه‌ن سوپاى تورکیاوه به‌ئامانج گیراوه و له‌لایه‌ن هێزه‌کانیان وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى ئه‌و وڵاته کامپه‌که‌یان بۆردومانکردوه و به‌وهۆیه‌وه 12 دیل کوژراون و 6 گه‌ریلاش شه‌هید بون که‌یه‌کێکیان فه‌رمانده‌ى پاراستنى دیله‌کان بووه". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه، له‌لێکۆڵینه‌وه‌کاندا ده‌رکه‌وتووه هاوکات له‌گه‌ڵ بۆردومانکردنى ناوچه‌که "چه‌کى کیمیاوییش به‌کارهێنراوه" و له ماوه‌ى ئۆپراسیۆنه‌که‌شدا ته‌رمى 37 سه‌ربازى تورکیا له‌لایه‌ن هێزه‌کانیان تۆمارکراون و ده‌یانى دیکه‌ش برینداربوون. هاوکات، نه‌په‌گه ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕو، شه‌ش گه‌ریلا له‌کاتى بۆردومانکردنى کامپى دیله‌کان و هه‌شت گه‌ریلاش له‌ناوچه‌کانى روبه‌ڕوبونه‌وه شه‌هیدبون و دو گه‌ریلاش به‌دیل گیراون، که دواتر ناوى سه‌رجه‌میان بڵاوده‌که‌نه‌وه. بۆردومانه‌کانى تورکیا بۆسه‌ر ناوچه سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌کاتێکدایه 14ى ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تى به‌رگرى تورکیا کۆتاییهاتنى ئۆپراسیۆنى "چنگى هه‌ڵۆ-2"ـى بۆکردنه ئامانجى باره‌گاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان "په‌که‌که" له‌چیاى گاره راگه‌یاند که‌ماوه‌ى چوار رۆژ به‌رده‌وام بوو.