هاوڵاتى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌کات، رێز له سیسته‌مى دادوه‌رى بگرن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به سه‌ربه‌خۆیى و دوور له ده‌ستوه‌ردان کاره‌کانى رایى بکات. مه‌سرور بارزانى له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى تویته‌ر نووسیویه‌تی: "داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م که رێز له سیسته‌مى دادوه‌ریى له هه‌رێمى کوردستان بگرن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به شێوه‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ و بێ ده‌ستوه‌ردان کاره‌کانى ئه‌نجام بدات".
هاوڵاتى له کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵى ئیسلامى هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تى کرا و له کۆى 68 به‌ربژێر، 22 ئه‌ندامى نوێى سه‌رکردایه‌تى هه‌ڵبژێردران و عه‌بدوستار مه‌جید سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ یه‌که‌م ده‌نگى کۆنگره‌ى به‌ده‌ستهێنا. ناوى ئه‌ندامانى نوێى سه‌رکردایه‌تیى کۆمه‌ڵى ئیسلامی 1. عه‌بدولستار مه‌جید، به ( 619) ده‌نگ 2. دلێر گه‌رمیانی، به (585) ده‌نگ 3. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، به (566) ده‌نگ 4. رێبوار حه‌مه‌د، به (565) ده‌نگ 5. محه‌ممه‌د حه‌کیم، به (535) ده‌نگ 6. یاسین حه‌سه‌ن، به (523) ده‌نگ 7. فه‌خره‌دین قادر، به (520) ده‌نگ 8. فارووق عه‌لی، به (512) ده‌نگ 9. عه‌بدولستار ته‌مه‌ر رێکانی، به (417) ده‌نگ 10. قومریه محه‌ممه‌د نه‌جیب، (386) ده‌نگ 11. ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج سه‌عدون، به (383) ده‌نگ 12. شوان رابه‌ر، به (381) ده‌نگ 13. مامۆستا محه‌ممه‌د بامۆکی، به (345) ده‌نگ 14. کامه‌ران بابان زاده، به (342) ده‌نگ 15. محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د، به (328) ده‌نگ 16. کوردستان حه‌مه ره‌شید، به (311) ده‌نگ 17. ئومێد مسته‌فا، به (307) ده‌نگ 18. بێستوون حه‌مه ساڵح، به (281) ده‌نگ 19. عه‌بدوڵڵا پێنجوێنی، به (275) ده‌نگ 20. قه‌ده‌مخێر عه‌بدوڵڵا، به (255) ده‌نگ 21. کامه‌ران فه‌تاح، به (251) ده‌نگ 22. ئاڤان ئه‌حمه‌د، به (228) ده‌نگ
هاوڵاتى که‌مێک به‌ر له‌ئێستاو له‌میانى دانیشتنى دووه‌مین رۆژى کۆنگره‌ى چواره‌می کۆمه‌ڵى ئیسلامیی، ئه‌ندامانى کۆنگره، ده‌نگیاندا به‌گۆڕینی ناوى حزب له(کۆمه‌ڵى ئیسلامی)یه‌وه بۆ (کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان)، (جماعه العدل الکردستانیه/ العراق. له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان بڕگه‌یه‌کى یاسایى هه‌یه که کۆنگره به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه له‌کۆمه‌ڵى ئیسلامی‌دا. کۆمه‌ڵى ئیسلامى پرسى گۆڕینى ناوه‌که‌ى خسته به‌ر باس‌و گفتوگۆ، ئه‌ندامانى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵ تاوتوێى چڕى ئه‌و بابه‌ته‌یان کرد، له‌ئه‌نجامدا به‌ده‌نگى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵى ئیسلامی، ناوى حزب له (کۆمه‌ڵى ئیسلامیی) گۆڕدرا بۆ ( کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان) (جماعه العدل الکردستانیه/ العراق). هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان له 31ـى ئایارى 2001 راگه‌یه‌نراوه، تا ئێستا سێ کۆنگره‌ی به‌ستوه‌و ماوه‌ی دو ڕۆژیشه کاره‌کانی کۆنگره‌ى چواره‌می ئه‌و حیزبه له‌شاری سلێمانی به‌رده‌وامه.
هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"بڕیاره‌که‌ى دادگاى هه‌ولێر بۆ سزادانى پێنج له ده‌ستگیرکراوانى بادینان، گومانى لاى هاوڵاتیان دروست کردووه". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى شوباتى 2021، قوباد تاڵه‌بانی، له‌باره‌ى که‌یسى سزادراوانى بادینان به میدیاى ره‌سمى یه‌کێتی، راگه‌یاند: ئه‌و بابه‌ته پرسێکی یاساییه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى گشتى گومانى لاى ھاوڵاتیان درووستکردوه‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ى له‌که‌دارکردنى ناو و ناوبانگى ھه‌رێمى کوردستان." هه‌روه‌ها جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم راشیگه‌یاند:"بۆیه داواکارم؛ داواکارى گشتى رۆڵى خۆى بگێڕێت و له‌دادگاى ته‌مییزیشدا بڕیارى دروست بدرێت که تێیدا سه‌روه‌رى یاسا‌و ئازادى و دیموکراسى پارێزراو بێت."
هاوڵاتى بریکارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له هه‌رێم کۆببێته‌وه و به‌پێى دۆخه‌که بڕیار له رێکاره‌کان بدات، ده‌شڵێت: "ئێمه پێشنیازى که‌ره‌نتینه‌کردنه‌وه‌ى هاوڵاتیانمان نه‌کردووه". ره‌هێڵ فه‌ره‌یدون، بریکارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له فه‌یسبووک بڵاویکرده‌وه: "تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێکى زنجیره‌ى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارنه‌کراوه و ئێمه بۆ دڵنیابوونه‌وه له رێگه‌ى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانییه‌وه تێسته‌کان ده‌نێرینه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانین ئایا زنجیره‌ى نوێى کۆرۆنایه یاخود نه‌خێر". بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له هه‌رێم کۆببێته‌وه. هه‌روه‌ها ره‌هێڵ فه‌ره‌یدون، ده‌شڵێت: "ئێمه پێشنیازى که‌ره‌نتینه‌کردنه‌وه‌ى هاوڵاتیانمان نه‌کردوه، به‌ڵام پێشنیازمان کردووه یان سنووره‌کان دابخرێن یان هاتنى گه‌شتیار و هاوڵاتیانى پارێزگاکانى دیکه‌ى عیراق سنوردار بکرێت و له‌کاتى هاتنیشیان تێستى خێراى کۆرۆنایان بۆ بکرێت و سامپڵیشیان لێوه‌ربگیرێت بۆ پشکنینى PCR". له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى داخستنه‌وه‌ى قوتابخانه‌کان و زانکۆکان و فه‌رمانگه‌کان ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، "تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییه بۆ داخستنیان، به‌ڵام به‌پێى بارودۆخه‌که لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا بڕیار ده‌دات".
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى شوباتى 2021، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت 63 دۆلار و 34 سه‌نته، هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکاش له 59 دۆلار و 71 سه‌نته. دوێنێ پێنجشه‌ممه 18ى شوباتى 2021، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت 65 دۆلار و 11 سه‌نت بوو، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکیش له 61 دۆلار و 74 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا.
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى سزادانى پێنج راگیرا‌و له هه‌ولێر ده‌ڵێت:" ئه‌وه دوا بڕیار نییه، به‌پێى یاساش مافى سزادراوانه تانه له بڕیاره‌که بده‌ن"، ده‌شڵێت: "چاودێریى ئه‌و پرسه ده‌که‌ین، جه‌خت له سه‌روه‌ریى یاسا و رێزگرتن له سه‌ربه‌خۆییى بڕیارى دادگه و له پره‌نسیپه‌کانى مافى مرۆڤ ده‌که‌ینه‌وه". ده‌قى راگه‌یێندراوى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان: ڕۆژی سێشه‌ممه 2021/2/16 بڕیارى دادگا بۆ سزادانى چه‌ند ڕاگیراوێک نیگه‌رانى دروست کردووه، به‌ڵام ئه‌وه دوا بڕیار نییه. به‌پێى یاسا، مافى سزادراوانه تانه له بڕیاره‌که بده‌ن، دادگاى پێداچوونه‌وه‌ش ئه‌رکیه‌تى به پشتبه‌ستن و ڕێزگرتن له یاسا و مافه‌کانى مرۆڤ و مافى یاساییى سکاڵالێکراو و سکاڵاکار، به که‌یسه‌که‌دا بچێته‌وه تا هه‌مووان هه‌ست بکه‌ن وه‌ک یه‌ک مافیان پارێزراوه. لاى خۆمانه‌وه چاودێریى ئه‌و پرسه ده‌که‌ین، جه‌خت له سه‌روه‌ریى یاسا و ڕێزگرتن له سه‌ربه‌خۆییى بڕیارى دادگا و له پره‌نسیپه‌کانى مافى مرۆڤ ده‌که‌ینه‌وه. ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت و هیچ لایه‌ن و که‌سێک مافى ده‌ستوه‌ردانیان له کاروبارى دادگادا نییه. گه‌لى کوردستان هه‌رگیز پاشه‌کشه له ئازادى ناکات، ڕێگه‌ش نادرێت ئازادى بۆ له‌باربردنى خودى ئازادی، خراپ به‌کار بهێنرێت. پاراستن و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانى ئازادى و دیموکراسی، بریتییه له سه‌روه‌ریى یاسا و سه‌ربه‌خۆییى دادگا، سه‌ربه‌خۆییى دادگاش له چۆنیه‌تیى کارى دادگا و دادوه‌رانه‌وه ده‌بینرێت. دادگا و دادوه‌رانى به‌ڕێز ده‌بێت شکۆى سه‌ربه‌خۆییى خۆیان له‌پێناو سه‌روه‌ریى یاسادا بپارێزن، تا شکۆى مرۆڤ و شکۆى وڵات له سایه‌ى شکۆى یاسادا پارێزراو بێت. داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م له‌گه‌ڵ ماف و ئازادییان له ڕه‌خنه‌گرتن و له دروستکردنى فشارى مه‌ده‌نیانه به‌رانبه‌ر هه‌ر بڕیارێک، کارێکى وا نه‌که‌ن بێمتمانه‌یى به دادگا و یاسا و هه‌رچى داموده‌زگایه دروست بکرێت، چونکه بێمتمانه‌یى به سه‌روه‌ریى یاسا، وا ده‌کات ئیتر که‌س له سه‌ر و ژیان و که‌رامه‌ت و ماڵ و سامان و داهاتووى خۆى، دڵنیا نه‌بێت. با ڕه‌خنه و کاره‌کانمان بۆ باشترکردن و سه‌روه‌رکردنى یاسا بێت، بۆ ڕووخاندنى متمانه‌ى خه‌ڵک نه‌بێت به یاسا و دادگا و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کان. نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان 2021/2/18
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له‌یه‌که‌م په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ بێنیامین ناتانیاهو سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له‌باره‌ى ئێرانه‌وه راوێژى پێ ده‌کات. کۆشکى سپى راگه‌یه‌ندراوێکى سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنیى نێوان بایدن و ناتانیاهو بڵاوکرده‌وه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا، کاتێک بایدن باسى له پابه‌ندى کردووه سه‌باره‌ت به ئاسایشى ئیسرائیل، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو که به‌نیازى به‌هێزکردنى هاوبه‌شیى ئه‌مریکا-ئیسرائیلن به هه‌موو ئاراسته‌کانییه‌وه و به هاریکارى به‌رگرییشه‌وه. هاوکات هه‌ردوولا جه‌ختیانکرده‌وه" له‌سه‌ر گرنگیى پشتیوانیکردن له‌یه‌کترى و راوێژى نزیک له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا سه‌باره‌ت به بابه‌ته ئه‌منییه هه‌رێمییه‌کان به ئێران-یشه‌وه". هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: ''سه‌رۆک جه‌ختى له‌سه‌ر پشتیوانى ئه‌مریکا کرده‌وه له قۆناغى ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان ئیسرائیل له‌گه‌ڵ جیهانى عه‌ره‌بى و ئیسلامییدا. ئاماژه‌ى به‌وه‌یش کرد که گرنگیى ده‌دات به هه‌وڵه‌کانى بڵاوکردنه‌وه‌ى ئاشتیى له ناوچه‌که‌دا، به ئاشتیى نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌کانیشه‌وه". ناتانیاهۆ و بایدن ئه‌وه‌شیان دووپاتکردووه‌ته‌وه که دڵنیاییاندا له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى که درێژه‌دان به هاریکاریى ستراتیجى دژ به‌و ململانێیانه‌ى له ناوچه‌که‌دا رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو وڵاتدایه.
هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتى ناتۆ له کۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانیه‌تیه‌که‌یان بڕیاریداوه ژماره‌ى سه‌ربازه‌کانى له عێراق له 599 سه‌ربازه‌وه بۆ پێنج هه‌زار سه‌رباز زیاد بکه‌ن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،18ى شوباتى 2021 یه‌نس ستۆلتنبێرگ، ئه‌میندارى گشتى هاوپه‌یمانى ناتۆ له کۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه ژماره‌ى ئه‌ندامانى هێزه‌که‌یان له 500 سه‌ربازه‌وه بۆ پێنج هه‌زار سه‌رباز زیاد بکه‌ن. هه‌روه‌ها باسى فراوانترکردنى رۆڵى ناتۆى کرد له عێراقدا به‌جۆرێک له رێگاى راهێنانه‌وه پاڵپشتى زیاتر به‌هێزه عێراقییه‌کان بکرێت. ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، به‌رنامه‌ى راهێنانه‌که له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کانى عێراق و ده‌ره‌وه‌ى به‌غداى پایته‌خت ده‌بێت.
هاوڵاتى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر رایگه‌یاند:" شارى سلێمانى له‌ژماره‌ى پرۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریدا بووه‌ته یه‌که‌م شار و له‌ماوه‌ى ساڵى رابردودا بڕى ملیارێک و چل و حه‌وت ملیۆن دۆلارى بۆ ته‌رخانکراوه". هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى شوبات رایگه‌یاند سلێمانی، بۆ یه‌که‌مجار له ژماره‌ى پڕۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریدا، ده‌بێته یه‌که‌م که له‌نێوان ساڵى 2020 و سه‌ره‌تاى 2021دا، به‌هه‌وڵى مکوڕانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و پارێزگاى سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رێتییه گشتییه‌کانى وه‌به‌رهێنان، کشتوکاڵ، شاره‌وانییه‌کان، سه‌رۆکایه‌تیى شاره‌وانیی، فه‌رمانگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى دیکه له حکومه‌تى خۆجێیى سلێمانی، به‌ده‌ستپێشخه‌ریى و به‌شداریى که‌رتى تایبه‌تى نیشتمانیى و وه‌به‌رهێن و سه‌رمایه‌گوزاره نیشتمانییه‌کان، "له ماوه‌ى یه‌ک ساڵى ڕابردودا، بڕى ملیارێک و چل و حه‌وت ملیۆن دۆلار له‌رێگه‌ى 34 پڕۆژه‌وه له‌سنورى پارێزگاکه‌دا خراوه‌ته‌گه‌ڕ. پارێزگارى سلێمانى راشیگه‌یاند:" ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ سلێمانی، بۆ یه‌که‌مجاره له 30 ساڵى ڕابردودا ده‌گاته پله‌ى یه‌که‌م له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان". هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پێشیوابوو ئه‌م هه‌وڵانه هه‌وڵێکى به‌رنامه‌بۆدانراوى شیاوانه‌یه بۆ بوژاندنه‌وه‌ى ئابوریی، سه‌رمایه‌گوزاریی، بوژاندنه‌وه‌ى بازاڕ، نه‌چونه‌ده‌ره‌وه‌ى دراوى قورس، به‌کارهێنانى که‌ره‌سته‌ى خۆماڵیى و دروستکردنى هه‌زاران ده‌رفه‌تى کار، که هه‌مو ئه‌مانه به‌رهه‌مى ئارامیى و سه‌قامگیریى و پلانى نوێى حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى خۆجێیى سلێمانییه بۆ نه‌هێشتنى ڕۆتین و قۆرخکاریی، دروستکردنى زه‌مینه‌یه‌کى شیاوى شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه له‌م بواره ستراتیژییه هه‌ستیار و به‌هاداره‌دا. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر به‌ناوى پارێزگاى سلێمانییه‌وه پیرۆزبایى له خه‌ڵک و پارێزگاى سلێمانى ده‌کات و ده‌ڵێت:"سوپاسى هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌ین که له پێشه‌وه ئاماژه‌مان بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵ و بڕیارى شیاوانه‌یان کردوه". "له دواى ئازادییه تایبه‌تیی، گشتیی، میدیایی، سیاسییه‌کان، ڕۆشنبیریی، کرانه‌وه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تیی، به‌شداریى کارایانه سلێمانى گه‌یشتوه‌ته پله‌ى یه‌که‌م"، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر وا ده‌ڵێت.
هاوڵاتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له ئۆپه‌راسیۆنێکدا له ناوچه‌کانى دێرزور، ده‌یان چه‌کدارى داعشیان ده‌ستگیرکردون و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه چه‌کدا گرتووه. هه‌سه‌ده، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى شوباتى 2021، راگه‌یه‌نراوێکى له‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌وه بڵاو کردوه‌ته‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ئۆپه‌راسیۆنه‌که که له‌به‌روارى 4 تا 14ى شوبات ئه‌نجامیان داوه، له تۆڵه‌ى کوشتنى سه‌عیده فه‌یسال، هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى گه‌لى شارۆچکه‌ى ته‌ل شه‌عیر و جێگره‌که‌ى هند له‌تیف. هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن بۆ ڕێگری‌کردن بوه له ڕێکخستنى له چه‌کدارانى داعش و به‌هێزبونیان له ناوچه‌که‌دا. هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا له ناوچه‌کانى دێرزور که به به‌شداریى هێزه‌کانیان، یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه و ئاسایشى ناوخۆ به‌ڕێوه‌چووه، توانیویانه 87 چه‌کدارى داعش ده‌ستگیربکه‌ن که بکوژى ئه‌و دو ژنه‌یشى تێدایه"ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند جبه‌خانه‌یه‌کى داعشدا گیراوه که ده‌یان جۆر و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییان تێدا بووه".
هاوڵاتى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبونه‌وه‌و پرسى بودجه‌و هێرشه‌ى موشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێریان تاوتوێ کرد. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى شوباتى 2021، به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، مسته‌فا کازمى پێشوازى کردوه له وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم و له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا باسیان له دۆخى سیاسى و ئه‌منى و پرسه نیشتمانییه‌کان کردوه. به‌پێى به‌یاننامه‌که له کۆبونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى هێرشه "تیرۆریستییه‌که‌ی" سه‌ر شارى هه‌ولێر کراوه‌و باسیش له یه‌کخستنى هه‌وڵه ئه‌منى و هه‌واڵگرییه‌کان کراوه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم. هه‌روه‌ک له کۆبونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى ئه‌و دۆسیانه‌ش کراوه که په‌یوه‌ندییان به بودجه‌ى عێراقه‌وه هه‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌ک گه‌ره‌نتى دابه‌شکردنێکى عادیلانه‌ى سه‌روه‌رت و سامان به‌سه‌ر هاوڵاتیانى عێراقدا به‌بێ جیاوازى زامن بکات و هاوتا بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستورو بنه‌ماکانیدا.
هاوڵاتى بۆ یه‌که‌مجار له‌دواى ده‌ستبه‌کاربونى جۆبایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا، کاروانێکى چه‌ک ته‌قه‌مه‌نیان گه‌یانده باکورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا (رۆژئاڤاى کوردستان) که له 60 بارهه‌ڵگرى سه‌ربازى پێکهاتبوو. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى شوباتى 2021، ڕوانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بڵاویکرده‌وه، کاروانێکى نوێى هاوکارى و که‌لوپه‌لى سه‌ربازى و لۆجستى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى که له 60 بارهه‌ڵگر پێکهاتبوو له هه‌رێمى کوردستانه‌وه گه‌یه‌ندرایه قامیشلۆ له رۆژئاڤاى کوردستان. بارهه‌ڵگره‌کان ده‌یان ئۆتۆمبێلى زرێپۆشى ئه‌مریکایان هه‌ڵگرتبوو، که ئه‌مه‌ش یه‌که‌مجاره دواى ده‌ستبه‌کاربوونى جۆو بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا. ئه‌مریکا له‌شه‌ڕى دژى رێکخراوى چه‌کدارى داعش پشتیوانى خۆى بۆ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) راگه‌یاندووه، ئه‌م کاروانى هاوکاریانه‌ش ده‌بێته 12 هه‌مین کاروانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ رۆژئاڤا. ڕوانگه‌ى سوریا له 14ى (شوبات/2)ى 2021 رایگه‌یاندبوو، نزیکه‌ى 50 بارهه‌ڵگر که هه‌ڵگرى ئۆتۆمبێلى زرێپۆش و چه‌ک و که‌لوپه‌لى سه‌ربازى و لۆجستیبون، له ڕێگه‌ى خاڵى سنووریى وه‌لید له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان چوونه ناو قامیشلۆوه. هاوکات ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که هاوپه‌یمانان پلانى دامه‌زراندنى بنکه‌یه‌کى نوێى سه‌ربازییان هه‌یه له سێگۆشه‌ى عێراق- سوریا-تورکیا له ناوچه‌ى عه‌ین دیوار له سنورى حه‌سه‌که.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یارمه‌تیده‌رێکى به‌هێز ده‌بێت بۆ دابینکردنى ئارامى و به‌رقه‌رارکردنى سه‌قامگیرى له هه‌موو عێراقدا. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا به‌شێوه‌ى ئۆنلاین به‌شداریکرد له دیدارى ئه‌نجومه‌نى کارى فڕه‌نسی- عێراقى و جه‌ختیکرده‌وه، هه‌رێمى کوردستان ناوچه‌یه‌کى ئارامه بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى بیانى و چاکسازییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم زه‌مینه‌یه‌کى له‌بارتر بۆ کۆمپانیا بیانییه‌کان ده‌ره‌خسێنن بۆ کارکردن. هه‌روه‌ها له سمیناره‌که‌دا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه که هه‌ر یه‌که له ئارنۆد برولاک سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى کارى فه‌ڕه‌نسی_ عێراقی، سه‌فین دزه‌یى سه‌رۆکى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، عه‌لى دۆڵه‌مه‌ڕى نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له فڕه‌نسا، به‌شداربون، قوباد تاڵه‌بانى دڵنیاییدایه کۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره فڕه‌نسیه‌کان که هه‌رێمى کوردستان ناوچه‌یه‌کى ئارام و سه‌قامگیره و حکومه‌تى هه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه نادات ڕوداوى هاوشێوه‌ى هێرشه‌که‌ى چه‌ند رۆژى رابردوى سه‌ر هه‌ولێر دوباره ببێته‌وه. هاوکات قوباد تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به هه‌نگاوه‌کانى چاکسازى حکومه‌تى هه‌رێم کرد و رایگه‌یاند، له ڕابردودا کۆمه‌ڵێک هه‌نگاوى گرنگى چاکسازى گیراونه‌ته‌به‌ر، له ماوه‌ى داهاتوشدا هه‌ر له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوه‌کانى چاکسازیدا کۆمه‌ڵێک چاکسازى له یاسا کۆنه‌کانیدا ده‌کرێت، ئه‌مانه‌ش هه‌مو هانده‌ر و یارمه‌تیده‌رێکى به‌هێز ده‌بن بۆ ڕاکێشانى وه‌به‌رهێنه‌ر و کۆمپانیا بیانییه‌کان بۆ هه‌رێمى کوردستان. له به‌شێکى دیکه‌ى سمیناره‌که‌دا قوباد تاڵه‌بانى باسى له ستراتیژى حکومه‌ت بۆ جۆراوجۆرکردنى ئابورى هه‌رێم کرد، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا به گرنگییه‌وه باسى که‌رته‌کانى کشتوکاڵ و پیشه‌سازى کرد، که کۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانى فه‌ڕه‌نسى ده‌توانن به هاوکارى حکومه‌تى هه‌رێم و کۆمپانیا ناوخۆییه‌کان رۆڵى گرنگ ببینن له په‌ره‌پێدانیان. جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت وتیشى:"بۆئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵ تواناى زیاتریان هه‌بێت بۆ ڕاکێشانى وه‌به‌رهێنه‌رى بیانى پێویستیان به ئارامى و سه‌قامگیرى سیاسى هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یارمه‌تیده‌رێکى به‌هێز ده‌بێت بۆ دابینکردنى ئارامى و به‌رقه‌رارکردنى سه‌قامگیرى له هه‌مو عێراقدا".
هاوڵاتى وته‌بێژى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان رایگه‌یاند:" ناوى ئه‌نجومه‌نى سیاسیش ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌نجومه‌نى باڵا و پۆستى ئه‌میر ده‌گۆڕدرێت به سه‌رۆک". ئه‌مڕۆ 18ى شوباتى 2021، په‌یوه‌ند عومه‌ر، وته‌بێژى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان به‌رۆژنامه‌نوسانى رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ له‌یه‌که‌مین رۆژى کۆنگره‌دا په‌یڕه‌وى ناوخۆى حزبه‌که‌مان هه‌موارده‌کرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنیش بۆ 20 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ده‌کرێت که پێشوتریش 12 به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند راسته‌وخۆ هه‌ڵبژێردراون، به‌وه‌ش پێکهاته‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى که له 32 ئه‌ندام پێکدێت ئه‌مڕۆ کاره‌کانى کۆتای‌یان دێت". ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد:" پۆستى ئه‌میر له‌ناو کۆمه‌ڵدا ده‌کرێت به‌سه‌رۆک و تائێستا ته‌نها عه‌لى باپیر خۆى کاندیدکردوه". هه‌روه‌ها وتیشى: "ئێمه خوانه‌خواسته ناڵێن به‌دیلمان نیه بۆ پڕکردنه‌وه‌ى پۆستى که‌سى یه‌که‌م، به‌ڵام تائێستا وه‌ک ئه‌ندامانى کۆمه‌ڵ که‌سێکى دیکه‌مان نیه که کۆده‌نگى (ئیجماعی) له‌سه‌ر بێت". هاوکات، وته‌بێژى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌نجومه‌نى سیاسى ده‌بێت به ئه‌نجومه‌نى باڵاى کۆمه‌ڵ و له‌رۆژانى داهاتودا ئه‌ندامه‌کانى دیاریده‌کرێن که‌ژماره‌یان نۆ که‌سه و پێویسته ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى بن، وتیشى:" ده‌بێت لانى که‌م خولێک له‌سه‌رکردایه‌تى حزبدابووبن".