هاوڵاتى ژورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر رێنمایى نوێى په‌یوه‌ست به‌دۆخى بڵابونه‌وه‌ى کۆرۆنا بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" داوا له‌هاوڵاتییان ده‌که‌ین پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا بن و (ده‌مامک)ببه‌ستن". ڕاگه‌یندراوی ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2021.2.24، به‌سه‌رپه‌رشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و به‌ئاماده‌بوونى ئه‌ندازیار عه‌لى ڕه‌شید، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌ندامانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆن، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، له‌دیوانى پارێزگا کۆبووه و کۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ى لاى خواره‌وه:- یه‌که‌م/ ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، به پابه‌ندبوون به به‌یانى ژماره (7)ى ساڵى 2021ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رجه‌م بڕگه‌کانی، داوا له‌هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌کات، له‌پێناو سه‌لامه‌تى خۆیان و ئازیزانیان به‌وپه‌ڕى هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تى پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا بن و (ده‌مامک)ببه‌ستن، هه‌ر هاوڵاتییه‌ک ڕه‌چاووى به‌ستنى (ده‌مامک) و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌کات، ڕووبه‌ڕووى ڕێکارى یاسایى ده‌بێته‌وه و به‌پێى بڕگه‌ى چوارده‌یه‌مى به‌یانى ژماره (52)ى ساڵى 2020ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سزا ده‌درێت. دووه‌م/ یاد و بۆنه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانییه‌کانى ئادار به‌رز و پیرۆز راده‌گیرین به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ گردبوونه‌وه و کۆبوونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌رى به‌م بۆنانه‌وه ئه‌نجام بدرێت. سێیه‌م/ هه‌موو چالاکى و خوله‌کانى وه‌رزشیى و تۆپى پێ به‌بێ ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌ر له یاریگاکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر یانه‌یه‌کى وه‌رزشى و تیپێک، سه‌رپێچى ئه‌و بڕیاره بکات ڕووبه‌ڕووى ڕێکارى یاسایى ده‌بێته‌وه. چواره‌م/ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى که کراوه‌ن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنه بازرگانییه‌کان، بازاڕ، چێشتخانه)، پێویسته ته‌واوى مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن له‌به‌ستنى (ده‌مامک، دوورى مه‌وداى نێوان هاوڵاتییان، دروست نه‌کردنى قه‌ره‌باڵغی، دانانى هێماى نۆره‌ى هاوڵاتییان له‌سه‌ر زه‌وى به‌تایبه‌تى له مۆڵ و مارکێت و پێشوازى هۆتێل و مۆتێله‌کان)، هه‌رشوێنێک پابه‌ند نه‌بێت به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ده‌مامک)، لێژنه‌ى قائمقامیه‌ته‌کان، تیمه‌کانى ته‌ندروستی، شاره‌وانی، چاودێرى بازاڕ، هێزه ئه‌منییه‌کان ڕاسپێردراون، ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌که داده‌خه‌ن. پێنجه‌م/ داوا له‌سه‌رجه‌م مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانى ئازیزى سنوورى پارێزگاکه‌مان و که‌س و کاره‌کانیان ده‌که‌ین، بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى خێزانه‌کانیان، له‌کاتى چوونى ڕۆڵه‌کانییان بۆ قوتابخانه و خوێندنگاکان ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن و (ده‌مامک) ببه‌ستن. شه‌شه‌م/ داوا له‌مامۆستایان و پیاوانى ئاینى و یه‌کێتى زانایانى ئاینیى پیرۆزى ئیسلام ده‌که‌ین، هه‌روه‌ک چۆن له ڕابردوودا هاوکارمان بوونه، به‌هه‌مانشێوه هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ى نوێژخوێنان که‌پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کانبن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه به نوێژخوێنان نه‌ده‌ن به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) بڕۆنه ناو مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌کان و بردنى منداڵان بۆ ناو مزگه‌وت قه‌ده‌غه‌بکه‌ن. حه‌وته‌م/ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌کانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه ده‌بێت (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک له‌کاتى ده‌وام (ده‌مامک) نه‌به‌ستبێت، رێکارى کارگێرى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر، هه‌روه‌ها هیچ هاوڵاتییه‌ک بۆى نییه بۆ ڕاییکردنى مامه‌ڵه‌کانى به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) بچێته ناو هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ک. هه‌شته‌م/ ئه‌م شوێنانه له‌کاتژمێر 12ى شه‌و داده‌خرێن:- یانه‌کانى شه‌وانه، یانه‌کانى مه‌ى خواردنه‌وه (باڕ) نۆیه‌م/ ئه‌م شوێنانه به‌داخراوى ده‌مێننه‌وه: (هۆڵه‌کانى بووک گواستنه‌وه، ئاهه‌نگى شه‌وانه، لایف موزیک له‌یانه و هۆڵه‌کان، هه‌موو جۆره گردبوونه‌وه و کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک) ده‌یه‌م/ پرسه‌دانان له (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوه‌ت) و مه‌راسیمى سه‌رقه‌بران قه‌ده‌غه‌یه، بنکه‌ى پۆلیس و موختارى گه‌ڕه‌ک به‌رپرسیارن، هه‌رکه‌سێک پابه‌ندنه‌بێت، ڕێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر و به‌پێى بڕگه‌ى حه‌وته‌مى به‌یانى ژماره (7)ى ساڵى 2021ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ پێبژاردنى پێده‌کرێت. یازده‌هه‌م/ هۆشدارى ده‌ده‌ینه سه‌رجه‌م شۆفێرانى (تایبه‌ت، بارهه‌ڵگر، کرێ) له‌کاتى هه‌بوونى سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا پابه‌ندى ڕێناماییه ته‌ندروستییه‌کانبن و خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیان (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر که‌سێک سه‌رپێچى له‌م بڕیاره بکات، له‌لایه‌ن پۆلیسى هاتووچۆ ڕێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌گیرێته‌به‌ر. دوازده‌هه‌م/ خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر هه‌ر کاتێک بارودۆخه‌که له‌ڕووى ته‌ندروستییه‌وه ئاڵۆز بوو، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، ، کۆده‌بێته‌وه و بڕیارى پێویست ده‌دات. ئه‌م بڕیارانه له‌کاتژمێر (12)ى ئه‌مشه‌و (24) له‌سه‌ر(25)ی2/2021، ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر 2021.2.24
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له عێراق کۆبووه‌وه و ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و په‌یوه‌ندى ته‌ندروستيان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم: پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/2/24 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ماتی‌و توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له عێراق کرد. له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دوایین پێشهاته ئه‌منى و سیاسییه‌کانى عێراق و هێرشه‌کانى سه‌ر هه‌ولێر، دواتر به‌له‌د و به‌غدا تاوتوێ کران و جه‌خت له گرنگى و پێویستیى هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان له عێراق و هه‌رێمى کوردستان و به‌رده‌وامیى هاریکارى و پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى کرایه‌وه. باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا پابه‌ندیى وڵاته‌که‌ى به به‌رده‌وامیى دیالۆگى ستراتیژیى ئه‌مه‌ریکى ـ عێراقى دووپات کرده‌وه و سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانییش دیالۆگى ستراتیژى وه‌ک چوارچێوه‌یه‌کى گرنگ بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان له قه‌ڵه‌م دا، دووپاتیشى کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان خوازیارى په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌ندروست و کارایه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فیدراڵى عێراق و ئاماده‌یه کێشه‌کانى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکات. دۆخى هه‌رێمى کوردستان و گرنگیى یه‌کڕیزیى لایه‌نه‌کان، دوایین پێشهاته‌کانى بڵاوبوونه‌ى ڤایرسى کۆرۆنا و هه‌وڵه‌کان بۆ دابینکردنى ڤاکسین، هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عێراق و هاریکاریى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌مباره‌یه‌وه، ڕێککه‌وتنى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فیدراڵ بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، دۆخى ده‌شتى نه‌ینه‌وا و چه‌ند پرسیکى دیکه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، گفتوگۆکانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامیان هه‌یه و تائێستا گفتوگۆکان ئه‌رێنى بون، راشیگه‌یاند:" هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یى خۆى نیشانداوه بۆ پابه‌ندبونه‌کانى که‌له بودجه‌دا بۆى دیاریکراوه". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ى شوباتى 2021، جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" ئاماده‌ین پابه‌ند بین به‌وه‌ى که له‌پۆرژه بودجه‌ى عێراق دیارى کراوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا داوامان کردووه پشکى خه‌ڵکى کوردستان گه‌ره‌نتى بکرێت". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد پشکى خه‌ڵکى کوردستان ته‌نها دابینکردنى موچه نیه به‌ڵکو بودجه‌ى هه‌رێم و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کانیش به‌شێکى سه‌ره‌کین له‌گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ عێراقدا. هه‌روه‌ها وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ده‌یانه‌وێت پرۆژه بودجه‌که به‌شێوه‌یه‌ک په‌سه‌ند بکرێت که"دادپه‌روه‌رانه بێت، ده‌ستورى و قابیلى جێبه‌جێکردن بێت". له پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراقدا که گوژمه‌که‌ى 129 تریلۆن دیناره، پشکى هه‌رێم به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 12.67 دیارى کراوه له‌به‌رانبه‌ر راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان.
سازدانى: پ.دهۆک «هه‌موو کات حه‌زده‌که‌م به‌ته‌نیا بم و هیچ که‌سێک له‌ده‌وروپشتم نه‌بێت، له‌ناو گۆڕیشدا حه‌زناکه‌م له‌نزیک مرۆڤه‌کان بم و هیچ گۆڕێکى تر له‌ده‌وروپشتى گۆڕه‌که‌م هه‌بێت»، مه‌شاد نافخۆش واده‌ڵێت. مه‌شاد نافخۆش عه‌بدولخالق دانیشتووى قه‌زاى ئاکرێ که‌هێشتا لەژیاندا ماوه، وه‌ک خۆى ده‌ڵێت نزیکه‌ى حه‌وت ساڵه گۆڕێکى تایبه‌ت بۆ خۆى دروستکردووه که تائێستا حه‌وت تا هه‌شت هه‌زار دۆلارى تێیدا خه‌رجکردووه. مه‌شاد نافخۆش عه‌بدولخالق ته‌مه‌ن (66) ساڵ خێزانداره‌و خاوه‌نى دوو کوڕ‌و سێ کچه، خه‌ڵکى گوندى (نه‌قه‌بى) سه‌ر به‌قه‌زاى ئاکرێیه‌و فه‌رمانبه‌ر بووه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رێگاوبان له‌قه‌زاى ئاکرێ، به‌ڵام دوو ساڵه خانه‌نشین بووه‌و خاوه‌نى دوو خانووه، یه‌کێک له‌سه‌نته‌رى ئاکرێ و ئه‌وه‌ى تر له‌سنورى ناحیه‌ى دینارته . مه‌شاد نافخۆش چیرۆکى دروستکردنى گۆڕێک تایبه‌ت به‌خۆى بۆ هاوڵاتى گێڕایه‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد زۆر له‌مێژه بیرى له‌دروستکردنى گوڕێکى تایبه‌ت به‌خۆى کردووه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2015 ده‌ستى پێکردووه‌و پێش ئه‌وه پرسیارى له‌هه‌ندێک مامۆستاى ئایینى کردووه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى دروستکردنى گۆڕه‌که‌ى که تاچه‌ند مه‌تر قوڵ بێت و درێژیى و پانییه‌که‌ى چه‌ند بێت، وتى:» هه‌موو زانیاریه‌کانم وه‌رگرت دواتر له‌سه‌ر شێوازى ئایینى ئیسلام گۆڕه‌که‌م دروستکرد که‌ده‌که‌وێته ناوچه‌ى نه‌قه‌بى سه‌ر به‌ناحیه‌ى دینارته که (25)کم دووره له‌سه‌نته‌رى قه‌زاى ئاکرێ». ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد له‌ساڵى 2015 کاتێک ده‌ستى کردووه به‌دروستکردنى گۆڕه‌که‌ى، دواى چه‌ند مانگێک ته‌واوى کردووه، وه‌ک وتى:»تائێستاش ماوه ماوه گۆڕانکارى له‌گۆڕه‌که‌مدا ده‌که‌م و تائێستا حه‌وت تا هه‌شت هه‌زار دۆلارم تێدا خه‌رجکردووه«. مه‌شاد نافخۆش: ده‌وروبه‌رى گۆڕه‌که‌م به‌کاشى و کۆمه‌ڵێک له‌گوڵى جۆراوجۆر رازاندووه‌ته‌وه‌و له‌به‌ر ته‌مه‌نم پاره‌م داوه‌و وه‌ستاو کرێکارم بۆ گرتووه. هه‌روه‌ها مه‌شاد نافخۆش ده‌شڵێت:»هه‌موو کات حه‌زده‌که‌م به‌ته‌نیا بم و هیچ که‌سێک له‌ده‌وروپشتم نه‌بێت، له‌ناو گۆریشدا حه‌زناکه‌م له‌نزیک مرۆڤه‌کان بم و هیچ گۆڕێکى تر له‌ده‌وروپشتى گۆڕه‌که‌شم هه‌بێت، بۆیه ده‌ستم به‌دروستکردنى ئه‌و گۆڕه‌م کردووه، چونکه حه‌زم له‌کۆمه‌ڵگاى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست نیه‌و ده‌مه‌وێت وه‌ک ئه‌وروپیه‌ک بژیم، پێش کۆرۆنا هه‌موو ساڵێک دوو جار سه‌فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتم ده‌کردو هه‌ر جارێک (15) رۆژ ده‌مامه‌وه«. مه‌شاد نافخۆش، دۆخى دارایى باشه وه‌ک خۆى باسى ده‌کات و خاوه‌نى کارگه‌یه‌کى ئاڵتۆنه له‌ئاکرێ و رۆژانه له‌گه‌ڵ کرێکاره‌کانى سه‌رقاڵى کاره‌که‌یه‌تى. نافخۆش ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو به‌ڕۆژ بۆ ئیشی خۆى و خێزانه‌که‌ى له‌ئاکرێ ده‌بێت و دواتر به‌شه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو خانووه تایبه‌ته‌که‌ى خۆى، که زیاتر له‌دوو ساڵه هه‌موو شه‌وێک به‌ته‌نها له‌ناو ئه‌و خانووه ده‌خه‌وێت»که‌سێکى کۆمه‌ڵایه‌تى نیم و به‌رده‌وام حه‌زده‌که‌م به‌ته‌نیابم، هیچ کێشه‌یه‌کم نیه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌م و منداڵه‌کانم، هه‌موو پێداویستییه‌کانى ئه‌وان دابین ده‌که‌م، حه‌زیان له‌هه‌ر شتێک بێت بۆیان ده‌کڕم، به‌ڵام حه‌زم به‌ته‌نیاییه«. له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێک بڵێن ئه‌و کابرایه شێته پاره‌یه‌کى زۆری له‌گۆڕدا خه‌رجکردووه بێ ئه‌وه‌ى هیچ سودێکى هه‌بێت، به‌هه‌موو که‌س ده‌ڵێم گه‌وره‌ترین قازانجم لێى وه‌رگرتووه، که‌ئه‌ویش دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له‌کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر کێلى گۆڕه‌که‌ى مه‌شاد نافخۆش به‌روارێک نووسراوه که 23ى ئایارى 1997، ده‌رباره‌ى ئه‌و رۆژه، مه‌شاد وتى:»له رێکه‌وتى 23ى ئایارى 1997 تووشى رووداوێکى زۆر ناخۆش بووم، تائێستا نهێنى ئه‌م بابه‌ته‌م بۆ هیچ که‌سێک ئاشکرا نه‌کردووه‌و سه‌دان که‌س داوایان له‌من کردووه ئه‌م نهێنیه ئاشکرا بکه‌م، به‌ڵام ره‌تمکردووەتەوه، ئه‌وه شتێکى تایبه‌ته به‌ژیانى خۆم، له‌و رێکه‌وته‌وه خۆم به‌که‌سێکى مردوو حساب ده‌که‌م». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى چه‌ند که‌سێک هه‌وڵیانداوه گۆڕه‌که‌ى تێکبده‌ن، ئه‌وه‌ى پشتڕاستکرده‌وه‌و وتى:» ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا چه‌ند که‌سێکى نه‌ناسراو هێرشیان کردبووە سه‌ر گۆڕه‌که‌م و به‌شێک له‌گۆڕه‌که و ده‌وروبه‌ریان تێکدابوو، به‌ڵام دواى ئه‌وه دووباره نۆژه‌نم کرده‌وه، زۆر حه‌زده‌که‌م ناسنامه‌ى ئه‌و که‌سانه بزانم، سکاڵام تۆمار نه‌کردووه، چونکه نه‌مزانى هێرشکه‌ره‌کان کێبوون، ده‌زگا ئه‌منیشه‌کانیش هیچ شتێکیان پێ نه‌وتووم، دیاره هه‌ندێک که‌س به‌م کاره‌ى کردوومه ناڕه‌حه‌ت بوونه، بۆیه ئه‌و کاره خراپه‌یان کردووه«. مه‌شاد نافخۆش زۆربه‌ى کات له‌ناو خانووه‌که‌ى ده‌ژى که‌گۆره‌که‌ى تێیدا دروستکردووه‌و به‌ته‌نیایى خۆى به‌که‌سێکى ئاسووده وه‌سف ده‌کات، وتیشى:» له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێک بڵێن ئه‌و کابرایه شێته پاره‌یه‌کى زۆری له‌گۆڕدا خه‌رجکردووه بێ ئه‌وه‌ى هیچ سودێکى هه‌بێت، به‌هه‌موو که‌س ده‌ڵێم گه‌وره‌ترین قازانجم لێى وه‌رگرتووه، که‌ئه‌ویش دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له‌کۆمه‌ڵگا». مه‌شاد نافخۆش ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌وه‌سیه‌تى بۆ خزم و که‌سه نزیکه‌کانى کردووه هه‌رکاتێک کۆچى دوایى کرد له‌و گۆڕه‌دا بینێژن.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى که‌نه‌دا به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ، بڕیارێکى ده‌رکردووه، که مامه‌ڵه‌ى وڵاتى چین له‌گه‌ڵ که‌مینه‌ى موسوڵمانى چین به (کۆمه‌ڵکوژی) ناوزه‌د ده‌کات. تۆرى هه‌واڵى BBCى فارسى بڵاویکرده‌وه که بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مانى که‌نه‌دا، که به 266 ده‌نگى به‌ڵێ و به‌بێ هیچ ده‌نگێکى نه‌خێر بڕیاڕى له‌سه‌ر درا، به پشتیوانى هه‌موو حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کان و ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رانى حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار بووه. جاستین ترۆدو، سه‌رۆک وه‌زیرانى که‌نه‌داو زۆرێک له ئه‌ندامانى کابینه‌که‌ی، سه‌باره‌ت به‌بریاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى که‌نه‌دا بێ لایه‌نییان هه‌ڵبژاردووه. که‌نه‌دا دووه‌مین وڵاتى جیهانه، پاش ئه‌مریکا که هه‌نگاوه‌کانى وڵاتى چین دژى که‌مینه موسوڵمانه‌کانى ئویغور به کۆمه‌ڵکوژى ده‌ناسێنێت. هه‌روه‌ها یاسا داڕێژه‌رانى که‌نه‌دایى به‌پێى یاسایه‌کى وڵاته‌که‌یان که ده‌نگیان پێداوه، داوا له حکومه‌تى وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن، که داوا له لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى نێوده‌وڵه‌تى بکه‌ن" ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه له‌لایه‌ن وڵاتى چینه‌وه به‌رده‌وام بێت" یارییه‌کانى ئۆڵۆمپى زستانه‌ى ساڵى 2022 له په‌کینه‌وه بۆ شوێنێکى تر بگوازرێته‌وه. هاوکات، به‌پێى هه‌واڵێکى ڕۆیته‌رز، وڵاتى چین دوێنێ رۆژى سێ شه‌ممه 23ى شوباتى 2021، سه‌باره‌ت به ده‌رچونى ئه‌م بڕیاره، کاردانه‌وه‌ى نیشان داوه‌و ڕایگه‌یاندووه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى که‌نه‌دا سه‌رکۆنه ده‌کات و ڕه‌تیده‌که‌نه‌وه. مسوڵمانانى ئویغور له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى چینه‌وه کۆمه‌ڵ کوژکراون و به‌شێکیان ئه‌و وڵاته‌یان به‌جێ هێشووه، ئویغورییەکان کەمینەیەکی موسوڵمانی بەڕەگەز تورکن، لە 45% دانیشتوانی پارێزگای سیان کینگ لە باکوری ڕۆژئاوایی چین پێکدەهێنن.
هاوڵاتى فڕۆکه جه‌نگیه‌کانى تورکیا په‌که‌که له چیاى دڕه‌بى نزیک قه‌ندیل بۆردومان ده‌که‌ن. ئه‌مرٍِۆ چوارشه‌ممه 24ى شوباتى 2021، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا په‌که‌که‌یان له چیاى دره‌بى بۆردومان کردووه. هه‌روه‌ها فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا له چیاکانى نێوان قه‌ڵاتووکان شاخى بێرمکه‌یان له سنورى سه‌نگه‌سه‌رى سنوورى قه‌زاى پشده‌ر بۆردومان ده‌کات. بۆردومانه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) دواى شکسته‌که‌ى چیاى گاره دێت که به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى که‌جه‌که زیاتر له 37 سه‌ربازى تورکیا کوژراون و چه‌ندین که‌سى دیکه‌یان برینداربوون.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێم گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى فیدراڵى و بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان کرد که:"به‌رده‌وامن له دانوستاندنه‌کان و ئێستا ئاماده‌ییه‌کى باشتر ھه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر کردنى ئه‌م بابه‌ته." ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم: ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى فیدراڵى و بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات . ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/2/24 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ن کۆبووه‌وه . له سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکى شاندى دانوستاندکار، دوا پێشھات و رێڕه‌وى گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى سه‌باره‌ت به پرسى بودجه و شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێمى کوردستان له پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021، خسته‌ڕوو. جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه که به‌رده‌وامن له دانوستاندنه‌کان و ئێستا ئاماده‌ییه‌کى باشتر ھه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر کردنى ئه‌م بابه‌ته. ئینجا ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابوورى و دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانان تیشکیان خسته سه‌ر دوایین ئاماده‌کارییه‌کانى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021 و ئاماژه‌یان به‌وه کرد که زۆربه‌ى داتاکانى وه‌زاره‌ته‌کان ئاماده کراوه بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌یه‌کى شه‌فاف و واقیعى ئاماده بکرێت. له بڕگه‌یه‌کى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا ، وه‌زیرى پلاندانان، ڕه‌شنووسى پڕۆژه په‌یڕه‌وى هاوبه‌شیکردنى نێوان که‌رتى گشتى و که‌رتى تایبه‌ت له هه‌رێمى کوردستان خسته‌ڕوو . دواى گفتوکۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، په‌یڕه‌وه‌که په‌سه‌ند کرا. بڕگه‌ى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که، بریتى بوو له په‌سه‌ندکردنى ڕه‌شنووسى پڕۆژه یاساى وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێمى کوردستان که له لایه‌ن که‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیرى کاره‌با خرایه‌ڕوو. له دوا ته‌وه‌رى کۆبونه‌وه‌که‌دا، سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستی، ڕاپۆرتێکى سه‌باره‌ت به ڤایرۆسى گۆڕاوى کۆرۆنا و پلانى وه‌زاره‌ته‌که‌ى ده‌رباره‌ى ڕێکاره ته‌ندروستییه‌کان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌م جۆره گۆڕاوه‌ى ڤایرۆسه‌که خسته‌ڕوو. دواتر ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده، دڵنیایى دا له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى خوێندن به مه‌رجى ڕه‌چاوکردنى ڕێکاره ته‌ندروستیه‌کان له پێناو پاراستنى سه‌لامه‌تى و ژیانى قوتابیان و خوێندکاران ومامۆستایان و کارمه‌ندانى په‌روه‌رده و ناوه‌نده‌کانى خوێندن. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، سه‌ره‌ڕاى سوپاسکردنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانى دیکه ، له هه‌مانکاتدا وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌تى ڕاسپارد که ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان له به‌رچاو بگرن ، داواشى له هاووڵاتیان کرد که هاوکارى جێبه‌جێکردنى پلان و ڕێکاره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم بن بۆ به‌رگرتن له زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه گۆڕاوه‌ى کۆرۆنا.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى په‌که‌که داوایه‌ک ئاراسته‌ى لایه‌نه کوردستانییه‌کان به‌تایبه‌ت پارتى و یه‌کێتى و گۆران و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ده‌کات. موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامى به‌ڕێوه‌به‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ستێرک تیڤى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، له‌م دۆخه‌ى ئێستادا که دووژمنانى گه‌لى کورد وێڕاى ناکۆکییه قووڵه‌کانى نێوانیان، به‌ڵام له‌سه‌ر پرسى کوردان یه‌کده‌گرن، داوایه‌ک ئاڕاسته‌ى پارته‌کانى باشوور، ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا و باکوورى کوردستان ده‌کات، که به یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى پیلانه‌کانى دووژمن پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه. موراد قه‌ره‌یلان، وتیشى:" له هێرش بۆسه‌ر گاره‌دا ده‌وڵه‌تى تورک هه‌وڵیدا به شه‌ڕێکى تایبه‌ت کوردان بێنێته به‌رامبه‌ریه‌ک و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان ده‌کرد، که پێشمه‌رگه‌ش به جلى سه‌ربازانى تورکه‌وه به‌شداریى ئه‌و هێرشه‌یان کردوه بۆسه‌ر گه‌ریلا و به‌م شێوازه ده‌یانویست له‌نێوان کوردان‌دا ئاژاوه بنێننه‌وه، به‌ڵام ئێمه ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌مان پووچه‌ڵ کرده‌وه". هه‌روه‌ها موراد قه‌ره‌یلان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، که دووژمنان و داگیرکه‌ران کوردستان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌ستیان له خوێنى یه‌کتردایه، به‌ڵام که بابه‌ت ده‌بێته پرسى کورد هه‌موویان دێنه لاى یه‌ک و یه‌کده‌گرن، وتیشى:"به تایبه‌تى یه‌کێتى فاشیزمى تورک له سه‌ر دژایه‌تى کردنى کوردان پێکهاتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌رنه‌گرێت ئه‌وا فاشیزمه‌که‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى رێبه‌رى په‌که‌که جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که بۆ سه‌رنه‌گرتنى فاشیزمى تورک، بانگه‌وازییه‌کى ئاڕاسته‌ى لایه‌نه کوردستانییه‌کانى ڕۆژئاوا، ڕۆژهه‌ڵات، باکوور و باشوورى کوردستان به تایبه‌تى" یه‌کگرتوو، گۆڕان، یه‌کێتى، کۆمه‌ڵى دادگه‌رى، پارتى) کرد،وتى:" وه‌رن له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا به‌ره‌یه‌کى یه‌کگرتووى به‌هێز دروست بکه‌ن و به‌و شێوازه پاراستنى ده‌ستکه‌وته‌کانى کوردان مسۆگه‌ر بکه‌ن".
هاوڵاتى کازمى و جۆ بایدن، په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و کۆشکى سپى رایگه‌یاند:"ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیکردنى عێراق بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى و سه‌ربه‌خۆیى خۆی". کۆشکى سپى له راگه‌یێندراوێکدا ئاشکراى کردووه شه‌وى رابردوو بایدن و کازمى له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا باسیان له هێرشه مووشه‌کییه‌کانى ئه‌مدواییه‌ى هه‌ولێر کردووه و هه‌ردوولاش هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و هێرشه ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت. له راگه‌یێندراوه‌که‌ى کۆشکى سپی‌دا هاتووه: "هه‌ردوولا باسیان له هێرشى مووشه‌کى ئه‌مدواییه‌ى سه‌ر هاوپه‌یمانان و عێراقییه‌کان کردووه و هاوڕا بوون له‌وه‌ى ده‌بێت ئه‌وانه‌ى هێرشه‌کانیان کردووه، به‌رپرسیارێتى ئه‌و هێرشانه هه‌ڵبگرن". هه‌روه‌ها بایدن و کازمى پێکه‌وه گفتوگۆیان سه‌باره‌ت به گرنگى پێشخستنى دیالۆگى ستراتیژى نێوان هه‌ردوو وڵات سه‌باره‌ت به پرسه سه‌ره‌کییه‌کان کردووه. هاوکات، مسته‌فا کازمى له ئه‌کاونتى خۆى له تویته‌ر نووسیویه‌تى له‌گه‌ڵ بایدن باسیان له په‌یوندیى دووقۆڵى و به‌ردوامى هاوکارییه‌کان له شه‌ڕى دژ به داعشدا کردووه. کازمى که تویته‌که‌ى نوسیویه‌تى: "له په‌یوه‌ندییه‌کدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک جۆ بایدن، تاوتوێى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کان و به‌هێزکردنى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شمان کرد، رێککه‌وتین کار بکه‌ین بۆ بۆ چه‌سپاندنى ئاشتى و ئاسایش له‌ناوچه‌که و پێکه‌وه شه‌ڕى داعش بکه‌ین. جه‌ختمان کرده‌وه له درێژه‌پێدانى گفتوگۆى ستراتیژیى نێوان هه‌ردوو وڵات". رۆژى 15-2-2021 به مووشه‌ک هێرش کرایه سه‌ر بنکه‌یه‌کى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیى دژ به داعش له فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر، هێرشه‌که کوژرانى به‌ڵێنده‌رێکى بیانى برینداربوونى نۆ که‌سى دیکه‌ى لێکه‌وتنه‌وه‌و یه‌کێک له برینداره‌کانى رووداوه‌که رۆژى دووشه‌ممه 22ى شوبات گیانى له‌ده‌ستدا.
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا ئه‌مریکا به‌نیاز نییه وه‌ڵامى هێرشه موشه‌کییه‌کانى سه‌ر هه‌ولێر بداته‌وه‌و ده‌یه‌وێت ئێران دووباره بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر مێزى گفتوگۆ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه رایگه‌یاندووه واشنتن «مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه وه‌ڵامى هه‌بێت له‌کاتى خۆیدا.» رۆژنامه‌ى نیویۆرک تایمزى ئه‌مریکى بڵاویکرده‌وه تائێستا له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا گفتوگۆى ورد نه‌کراوه له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سه‌ربازیى بۆ هێرشه موشه‌کییه‌کانى سه‌ر هه‌ولێر له‌هه‌فته‌ى رابردوودا. به‌پێى وته‌ى دوو به‌رپرسى باڵاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، تائێستا هیچ گفتوگۆیه‌کى ورد نه‌کراوه له‌فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریکا ده‌رباره‌ى وه‌ڵامێکى سه‌ربازیى دیاریکراو بۆ سه‌ر هێرشه مووشه‌کییه‌کانى سه‌ر هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستان له‌دووشه‌ممه‌ى رابردوودا، له‌کاتێکدا لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن له‌ڕووداوه‌که. له‌دووشه‌ممه‌ى رابردوو، ١٣ى شوباتى ٢٠٢١، چه‌ند هێرشێکى مووشه‌کى کرایه‌سه‌ر هه‌ولێر و بنکه‌ى سه‌ربازیى هاوپه‌یمانان له‌فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر که بووه‌هۆى کوژرانى به‌ڵێنده‌رێک و بریندابوونى نۆ به‌ڵێنده‌رى تر له‌گه‌ڵ سه‌ربازێکى ئه‌مریکی به‌پێى وته‌ى وه‌ین مارۆتۆ، وته‌بێژى هاوپه‌یمانانى دژى داعش. گروپێک به‌ناوى (ئه‌ولیائ ده‌م) ئه‌نجامدانى هێرشه‌که‌ى گرته‌ئه‌ستۆى خۆى به‌بێ پیشاندانى هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک، ئه‌م گروپه ناسراو نییه‌و گروپێکى تازه‌یه‌و ده‌وترێ سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبییه. به‌پێى زانیارییه‌کان، (14) مووشه‌ک ئاراسته‌ى هه‌ولێر کران و تائێستاش لێکۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن لایه‌نى ئه‌مریکى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه به‌رده‌وامه. دوابه‌دواى هێرشه‌که ئه‌نتۆنى بلینکن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، رایگه‌یاند «تووڕه‌ین» به‌هێرشکردنه سه‌ر هه‌ولێرو «به‌ڵێن ده‌ده‌ین پاڵپشتى هه‌موو هه‌وڵێک بکه‌ین بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و تۆمه‌تبارکردنى ئه‌وانه‌ى به‌رپرسیارن» له‌هێرشه‌کان. دواتریش جێن ساکی، وته‌بێژى کۆشکى سپى رایگه‌یاند جۆو بایدن، سه‌رۆکى ئه‌مریکا «مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه که‌وه‌ڵامى هه‌بێت له‌و کات و شێوازه‌ى خۆمان به‌باشى ده‌زانین». ساکى وتیشی: «ئێمه چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین تالێکۆڵینه‌وه کۆتایى بێت پێش ئه‌وه‌ى هیچ هه‌نگاوێکى تر بنێین... دیبلۆماسییه‌ت له‌م ئیداره‌یه‌دا ئه‌وله‌ویه‌ته«. وته‌که‌ى ساکى ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه که‌ئیداره‌ى بایدن هه‌ڵویستى جیاوازه له‌به‌رامبه‌ر هێرشه مووشه‌کییه‌کانى گروپه‌کانى سه‌ر به‌ئێران به‌به‌راورد به‌ئیداره‌که‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى پێشووى ئه‌مریکا. به‌پێى راپۆرته‌که‌ى نیویۆرک تایمز، به‌رپرسانى سه‌ربازیى و دیبلۆماسى باسیان له‌وه کردووه که‌ئامانجه گه‌وره‌که‌ى بایدن ئه‌وه‌یه دوژمنایه‌تى و توندوتیژى که‌مبکاته‌وه له‌نێوان ئه‌مریکاو ئێران و بریکاره‌کانیدا له‌هه‌رێمه‌که‌دا به‌تایبه‌تى له‌عێراق به‌دواى رێگایه‌کدا ده‌گەرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى دیبلۆماسییه‌ت له‌گه‌ڵ ئێران. ئه‌مه له‌کاتێکدایه دۆناڵد تره‌مپ سیاسه‌تى جیاوازى هه‌بوو به‌رامبه‌ر گروپه چه‌کداره‌کانى عێراق کاتێک هێرشى مووشه‌کییان ئاراسته‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا له‌عێراق ده‌کرد. دواى هێرشێکى مووشه‌کى که بووه‌هۆى کوژرانى به‌ڵینده‌رێکى ئه‌مریکى له‌کانونى یه‌که‌مى ٢٠١٩، واشنتن که‌تائیبى حزبوڵاى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى تۆمه‌تبار کرد‌و دواتر پێنج بنکه‌ى سه‌ربازیى گروپه‌که‌ى بۆردومان کرد. هیرشه ئاسمانییه‌که‌ى ئه‌مریکا بووه‌هۆى ئابڵوقه‌دانى باڵیۆزخانه‌که‌ى له‌به‌غداد له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ ماوه‌ى دوو رۆژو دواتریش ئه‌مه بووه هۆکارى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانى هێرش ئاسمانى بکات بۆ کوژرانى قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌قى قودس، له ٣ى کانونى دووه‌مى ٢٠٢٠. له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا ئه‌مریکا نیازى خۆى ده‌ربڕى بۆ دووباره ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى ٢٠١٥. له‌هه‌یینى رابردوودا، ١٩ى شوباتى ٢٠٢١، نێد پرایس وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، رایگه‌یاند ئه‌مریکا «بانگهێشتنامه‌ی» وڵاته ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌کانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان قبوڵ ده‌کات بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران و گفتوگۆکردن له‌سه‌ر رێگاچاره‌یه‌کى دیپلۆماتى له‌سه‌ر پرۆگرامى ناوکى ئێران. له‌هه‌فته‌ى رابردوودا ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یکرد که‌ده‌ستپێگه‌شتنى لێکۆڵه‌رانى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى نێوده‌وڵه‌تى سنوردار ده‌کات بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌وزه‌ى ناوکى وڵاته‌که ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانى رێککه‌وتنه‌که‌ى ٢٠١٥ په‌یوه‌ستییه‌کانى خۆیان جێبه‌جێ نه‌که‌ن. له‌سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠٢١یشه‌وه تاران پیتاندنى یۆرانیۆمى گه‌یانده له‌سه‌دا ٢٠% که‌ئه‌مه‌ش سه‌رپێچییه‌و به‌پێى رێککه‌وتنه‌که ته‌نها له‌سه‌دا ٣.٦٧% رێگه‌ى پیدراوه یۆرانیۆم بپیتێنێت. سه‌باره‌ت به هێورکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئێران له‌عێراقدا، راپۆرته‌که‌ى نیویۆرک تایمز باسى له‌وه کردووه که ئه‌نتۆنى بلینکن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، له‌هه‌ینى رابردوودا پێداچوونه‌وه‌ى کردووه به‌سیاسه‌تى وڵاته‌که‌ى له‌عێراق که‌گۆڕانکارى به‌رچاوى تێدا به‌دى ده‌کرێت و له‌مانگى داهاتوودا پێشکه‌شى کۆشکى سپى ده‌کرێت. به‌پێى سیاسه‌ته نوێیه‌که، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه چاوى له‌وه‌یه ئه‌و مۆڵه‌تانه درێژ بکاته‌وه که‌ئیداره‌ى تره‌مپ سه‌پاندبوونى له‌سه‌ر عێراق سه‌باره‌ت به‌کڕینى غازى ئێران و دابینکردنى به‌شێکى کاره‌باى وڵاته‌که. له ٥ى کانونى دووه‌مى ٢٠٢١، چه‌ند رۆژیک پێش ته‌واوبوونى واده‌ى سه‌رۆکایه‌تى تره‌مپ، ئه‌مریکا مۆڵه‌تى بۆ عێراق درێژکرده‌وه تابتوانێت غازى ئێران بکڕێت. عێراق نزیکه‌ى یه‌ک له‌سه‌ر سێى که‌مى غاز و کاره‌باى وڵاته‌که به‌کڕینى له‌ئێران پرده‌کاته‌وه. ئه‌مریکا له ٢٠١٨ سزاى به‌سه‌ر پیشه‌سازى ئێران‌دا سه‌پاند له‌میانى که‌مپینى «فشارى باڵا» به‌ڵام ناوه ناوه مۆڵه‌تى کاتى ده‌دایه به‌غداد تابتوانێت غازى ئێران بکڕێت و پاشان دواتر بتوانێت پشت به‌ستنى به‌وزه‌ى ئێران که‌مبکاته‌وه. ئیداره‌ى بایدن ره‌چاوى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌ده‌ها دیپلۆماتکارو کارمه‌ندى ئاسایش و به‌ڵێنده‌ریش ده‌کات بۆ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌غداد که‌پێشتر له ٢٠١٩دا که‌مکرانه‌وه، له‌کاتێکدا گرژییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران له‌قوڵبوونه‌وه‌دا بوو، دواتریش له‌کانونى یه‌که‌مى ٢٠٢٠ بڕیارى که‌مکردنه‌وه‌یان درا به‌هۆى ترسى تۆڵه‌کردنه‌وه‌ى ئیران له‌سه‌روبەندى یه‌که‌م ساڵیادى کوژرانى قاسم سوله‌یمانی. چه‌ند به‌رپرسێکى پنتاگۆن و ئه‌فسه‌رى پله باڵا ئه‌وه‌یان به‌نیویۆرک تایمز راگه‌یاندووه که روون نییه هێڵى سوورى ئیداره‌ى بایدن چییه کاتێک ده‌گاته سه‌ر بابه‌تى پارێزگاریکردن له‌کارمه‌ندو سه‌ربازنى ئه‌مریکى له‌عێراق دژى هه‌ڕه‌شه‌کانى ئێران و بریکاره‌کانی. له‌چه‌ند رۆژى رابردووش‌دا، یانس ستۆڵتنبیرگ، سکرتێرى گشتى رێکخراوى ناتۆ، رایگه‌یاند سه‌ربازانى رێکخراوه‌که له (٥٠٠) سه‌ربازه‌وە زیاد ده‌کرێت بۆ چوار هه‌زار سه‌رباز. ده‌یڤد شینکه‌ر، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بۆ سیاسه‌تى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ئیداره‌ى پێشووى تره‌مپ، رایگه‌یاند که‌ئه‌رکى سه‌رشانى حکومه‌تى عێراقییه تاجڵه‌وى میلیشیاکانى سه‌ر به‌ئێران بگرێت. «پێموانییه مه‌راییکردن بۆ ئێران وا‌بکات هه‌ڵسوکه‌وتى باشترت به‌رامبه‌ر بکرێت له‌عێراقدا، له‌کۆتاییدا ئه‌مانه هه‌مووى ده‌چێته‌وه سه‌ر ئێران - مووشه‌که‌کان، چه‌ک، دابینکردنى بودجه‌و ئاراسته‌کردن هه‌موویان له‌تارانه‌وه دێن»، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بۆ سیاسه‌تى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست واى وت.
هاوڵاتى قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌رووبونه‌وه‌ى کۆرۆنا بریاریانداوه سه‌رجه‌م مه‌راسیم و قه‌ره باڵه‌غییه‌ک قه‌ده‌غه بکه‌ن. نوخشه ناسیح قایمقامى هه‌ڵه‌بجه راگه‌یاند:"له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا بڕیاردرا که هه‌موو گردبوونه‌وه و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌مانگى ئازاردا قه‌ده‌غه‌یه". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که چاودێرى سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌کان و ناوه‌نده‌کانى خوێندن به‌تایبه‌تى ده‌کرێت و ده‌شڵێت:"پێویستیشه ماسک ببه‌سترێت."
سه‌رکۆ جه‌مال وته‌بێژى یه‌کێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى کوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌نزمبوونه‌وه‌ى به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار زیاتر له‌دوو هه‌زارو (750) پرۆژه‌ى له‌هه‌رێمى کوردستاندا راگرتووه یان خاوکردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش هاووڵاتیان تێیدا زه‌ره‌مه‌ند ده‌بن. وته‌بێژى یه‌کێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى کوردستان ده‌ڵێت له‌سه‌داى 70%ى هاووڵاتیان و سه‌رمایه‌دران به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى دیناره‌وه تووشى زیانى ماددى بوونه‌ته‌وه. یاسین مه‌حمود، وته‌بێژى یه‌کێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: "70%ى سه‌رمایه‌دارو بازرگان و هاووڵاتیانیش زیانمه‌ند ده‌بن به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقی". ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌دات که‌سه‌دان پرۆژه‌و مۆڵه‌تى پرۆژه راوه‌ستاون، چونکه سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه به‌پرۆژه‌کاندا ده‌کرێت، وتیشى:" ئێستا بازاڕى کوردستان زیاتر له‌ملیارێک دۆلار له‌زیاندایه، که‌واته هه‌رکه‌س و بازرگانێک 20%ی به‌هاى شته‌کانى له‌ده‌ستداوه، هاووڵاتیانیش زیانمه‌ندى یه‌که‌من له‌نزمبوونه‌وه‌ى به‌هاى دینارى عێراقى به‌رامبه‌ر دۆلار، دواى ئه‌وانیش کاسبکاران و پاشان سه‌رمایه‌داران". یاسین مه‌حمود، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که به‌هۆى نزمبوونه‌وه‌ى به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار زیاتر له دوو هه‌زار و (750) پرۆژه له‌هه‌رێمى کوردستاندا خاوبوونه‌ته‌وه یا وه‌ستاون. له‌سه‌ره‌تاى مانگى یه‌کى 2021 حکومه‌تى عێراق له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021دا به‌هاى دینارى عێراقى دابه‌زاند، بۆ یه‌ک دۆلار به‌رامبه‌ر به هەزارو (450) دینار‌و به‌وپێیه‌ش به‌هاى دراوى نیشتمانى عێراقى به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 23% دابه‌زاندووه. ئالان نه‌وزاد، هاووڵاتییه‌کى دانیشتووى شارى سلێمانییه، بۆ هاوڵاتى باسیکرد: "له‌گه‌رمه‌ى دروستکردنى خانووه‌که‌مدا که‌ته‌نها سه‌قفه‌که‌یم ته‌واو کردبوو، له‌پڕدا به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه هه‌ر شتومه‌کێک که‌پێشتریش کڕیومه پاره‌یه‌کى زۆرى چووه‌ته‌سه‌ر، ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌کى زۆرى بۆ دروستکردووم". هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که به‌شێک له‌ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌و شتومه‌که‌کانى خانووه‌که‌ى به‌قیست هێناوه‌و ده‌بێت به‌دۆلار بیداته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه بۆ هه‌ر که‌لوپه‌لێکى بیناسازى له‌سه‌دا 20% زیاتر ده‌دات. دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار کاڵا بیناسازییه‌کانى زیاد کردووه وه‌ک شیش و چیمه‌نتۆ و مه‌وادى کاره‌بایى و ئاو سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانى دیکه. هێمن یونس، خاوه‌نى کۆمپانیاى (ئۆپن هاوس) که‌کۆمپانیاى دروستکردنى خانووبه‌ره‌و دیکۆراته، بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد هه‌رچى مه‌وادێک که‌په‌یوه‌ندى به‌دروستکردنى خانووبه‌ره‌و کاروبارى بیناوه هه‌بێت "گران بووه". ئه‌و نموونه‌ى ئه‌وه‌ى هێنایه‌وه که‌پێشتر ته‌نێک شیش به (615) دۆلار بووبێت، ئێستا به (670) دۆلاره، تۆپێک وایه‌ر ئه‌گه‌ر پێشتر به (35) هه‌زار بووبێت، ئێستا به (52) هه‌زاره، کێشه‌که‌شى ته‌نها بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که به‌هاى دینارى عێراقى به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زیوه، وتیشى:" ته‌نانه‌ت دکتى موبه‌ریده‌ش گران بووه، گواستنه‌وه‌ى مه‌واده‌کانیش زۆر زیادیکردووه، ته‌نها حه‌قده‌ستى وه‌ستاو کرێکار وه‌ک خۆى ماوه‌ته‌وه". هاوکات، پاداشت حسێن، سه‌رپه‌رشتیارى پێشانگاى "کاشى ئه‌سفه‌هان"ـه که‌کاریان فرۆشتنى کاشى و سیرامیکه، بۆ هاوڵاتى وتى:" نرخى کاشى به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو زیادیکرد له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقی، له‌ئێرانیش کاشى هه‌ر به‌دۆلار ده‌کڕین، کۆمپانیاکانى دیکه‌ش به‌دۆلار له‌ئێمه‌ى ده‌کڕن هه‌ر به‌دۆلاریش ده‌یشکێننه‌وه بۆ هاووڵاتیان". وه‌ک پاداشت ده‌ڵێت به‌هۆى گرانبوونى کاشییه‌وه فرۆشتنیان که‌مبووه‌ته‌وه به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 40% به‌راورد به‌پێش به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقی.
هاوڵاتى فازڵ میرانی، سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان، رایگه‌یاند، پارتى مانگى ئایار، کۆنگره‌ى چوارده‌هه‌مین ده‌به‌ستن. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى شوباتى 2021، فازڵ میرانى ئاشکرایکرد، رۆژى (26ى ئایار (واتا دوو مانگى دیکه) پارتى دیموکراتى کوردستان کۆنگره‌ى چوارده‌هه‌مینى ده‌به‌ستێت. بڕیار بوو کۆنگره‌ى چوارده له 2014 ببه‌سترێت، به‌ڵام پارتى هۆکارى ئه‌نجامنه‌دانى بۆ سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى داعش و خراپى هه‌لومه‌رجه‌گه گه‌راندبوویه‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ پارێ.گاره‌کانى هه‌رێم کۆبوویه‌وه‌و بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاکانى له‌سه‌ر داهاتى ناوخۆ دابینکرد که گوژمه‌که‌ى زیاتر له 349 ملیار دیناره. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/2/23 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ، له گه‌ڵ پارێزگاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان کۆبووه‌وه. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌شدار بوو ، گفتوگۆ ده‌رباره‌ى کێشه و گرفته کارگێڕى و داراییه‌کانى پارێزگاکان و پلانى حکومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کان بۆ ساڵى 2021 کرا. سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که حکومه‌تى هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێکى خۆى خستووه‌ته‌گه‌ێ بۆ دابینکردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم که ئه‌رکێکى له پێشینه‌ى حکومه‌ته، گوتیشى له گفتوگۆکانمان به‌رده‌وامین له گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى بۆ دابینکردنى شایسته دراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، له هه‌مانکاتدا و به‌و داهاته‌ى به‌رده‌سته ، له چوارچێوه‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021 ، درێژه به ئه‌نجامدانى چه‌ندین پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریى ده‌درێت له سه‌رجه‌م پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان . له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که له ڕێگه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، پلانى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌کانى په‌ره‌پێدانیى پارێزگاکان و ئه‌و پڕۆژانه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان له پارێزگاکان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن له سێکته‌ره‌کانى ( شاره‌وانى ، کاره‌با ، ته‌ندروستى ، کشتوکاڵ ، په‌روه‌رده و ڕێگاوبان) بۆ ساڵى 2021 په‌سه‌ند کران که به داهاتى به‌رده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت و کۆى گشتى کوژمه‌که ، سێسه‌د و چل نۆ ملیار و حه‌فسه‌د و دوو ملیۆن دیناره. به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه بۆ پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان ته‌رخانکراوه: • پارێزگاى سلێمانى : 114,350,000,000 سه‌د و چوارده ملیار و سێسه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار. • پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه : 30,000,000,000 سى ملیار دینار . • پارێزگاى هه‌ولێر : 000 ,128,352,000 سه‌دو بیست و هه‌شت ملیار و سێسه‌د و په‌نجا و دوو ملیۆن دینار. • پارێزگاى دهۆک : 77,000,000,000 حه‌فتا و حه‌فت ملیار دینار . کۆى گشتى : 349,702,000,000 سێسه‌د و چل نۆ ملیار و حه‌فسه‌د و دوو ملیۆن دینار.