ھاوڵاتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، میران محەمەد ڕایگەیاند گه‌ر کۆرۆنا له واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه نزیکتر بوایە ئێستا بارودۆخی نه‌خۆشخانه‌کانی کۆرۆنا باشتر ده‌بوو. میران محەمەد لە نویسنێکدا رایگەیاندوە "حزبەکان کە ئێستا خەڵکێکی زۆر لێیان نائومێدە ... مرۆڤ بە ئاسانی هەستی دەکرد گەر کۆرۆنا لەوادەی هەڵبژاردنەوە نزیکتر بوایە بەدڵنیاییەوە ئێستا بارودۆخی نەخۆشخانە و خزمەتگوزاریە تەندروستیەکانی کۆرۆنا باشتر دەبوو". دەقی نوسینەکەی ئەگەرچی هێشتا مەترسیەکانی کۆرۆنا زۆرە بەڵام مایەی خۆشحاڵیە کە لەهەندێک ناوچەی وەک گەرمیان و راپەڕین ئامارەکانی گیانلەدەستدان لەدابەزینی بەرچاودایە، ئەگەر بۆ هەموو جیهان کۆرۆنا کارەسات و تەحەدیەکی گەورەبوبێت ئەوا بۆ باردۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان کارەساتەکە گەورەتر و جەرگبڕترە، رۆژێگارێکی تاریکە و ئەو خەڵکە لەهەموو کات پێویستی بە دەستگیرۆیی زیاترە حزبەکانیش کە ئێستا خەڵکێکی زۆر لێیان نائومێدە و بەردەوام بەڵێنەکانی بانگەشەیان دەداتەوە بەڕوودا کەمتر لەوەی پێویست بوو گرنگیان بە کۆرۆنا و خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی دەدا کە مرۆڤ بە ئاسانی هەستی دەکرد گەر کۆرۆنا لەوادەی هەڵبژاردنەوە نزیکتر بوایە بەدڵنیاییەوە ئێستا بارودۆخی نەخۆشخانە و خزمەتگوزاریە تەندروستیەکانی کۆرۆنا باشتر دەبوو هیوادارم بە منەت کردن لێم تێنەگەن گەر بڵێم خۆشحاڵم کە سەرکردایەتیە نوێیەکەمان لە یەکێتی لە چەند مانگی رابردوودا بێ ئەوەی هەڵبژاردنێک لە ئارادابێت وراستەوخۆ بە سەرپەرشتی کاک لاهور هاوسەرۆکی یەکێتی گەشتی فراوانی پڕکردنەوەی کەموکورتیەکانی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنامان ئەنجامداوە بەدڵنیاییەوە وەک چۆن خەڵک داوادەکەن کە پارەی حزبەکان بۆ خەڵک تەرخانبکرێتەوە، سوپاس بۆ خوا کە توانیومانە بەشێکی باش لە پێداویستی پزیشکی و هاوکاری پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و کردنەوەی نەخۆشخانە لەسەر ئەرکی یەکێتی جێبەجێ بکەین. دەربەندیخان بەتایبەتی و گەرمیان و ڕاپەڕین کە دەوترا زۆرترین مەترسیان لەسەرە هەرزوو بە هاوسەرۆکی یەکێتی و تیمی سەرکردایەتیمان خۆی گەیاندە ئەوێ و بەهەمان شێوە بۆ هەڵەبجە و راپەرین و ناوچەکانی تر بە چەشنێک کە ئێستا ئامارەکانی ئەو شوێنانە سوپاس بۆ خوا باشترە بەوجۆرەبوو کە یەکێتی پرسی تەندروستی و کۆرۆنای خستە پێش هەموو پرسە سیاسیەکانی تر و پێش هەر کۆبونەوە و چالاکیەکی دیبلۆماسی سەرکردایەتی نوێ لە نەخۆشخانە و ناوەندەکانی چارەسەری کۆرۆنادا کاتەکانی بەسەردەبرد هەموو ئەمانە تروسکایەکی ئومێدە کە لەم مەترسیە جیهانیەدا توانیبێتمان خزمەتێکی کەم بەبێ هیچ بەرژەوەندی و موزایەداتێک و بە رەفتار نەک بە گوفتار ببینە مایەی خزمەتێک سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدان و هەموو ئەو ئازیزانەمان کە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و نزا بۆ چاکبونەوەی نەخۆشەکانمان دەکەم خوای گەورە هەموو کوردستان و ئێوەش بپارێزێت
بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێوە سزای نەبەستنی ماسک لە سلێمانی لەسەر شۆفێران جێبەجێدەکرێت و بڕەکەشی ٥٠ هەزار دینارە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، کە فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، "له سبەینێ هه‌ینیەوە، سزاى ئەو شۆفێرانە دەدرێت کە سەرنشینیان لەگەڵدایە و ماسکیان نەبەستووە". راشیگەیاندووە، پرۆسەکە لە رێگەی ئامێری (پى دى ئاى)ەوە جێبەجێ دەکرێت و بڕی سزاکەش بریتی دەبێت لە ٥٠ هه‌زار دینار. بەپێی دوا بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، ئەگەر شۆفێر سەرنشینی لەگەڵدا نەبێت و ماسکی نەبەستبێت، ئەوا سزانادرێت، بەڵام بەپێچەوانە بە بڕی ٥٠ هەزار دینار سزادەدرێت.
سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، ئەنجامدەری ئەو هێرشەی بەیانی ئەمڕۆ کرایە سەر کڵێسایەکی شاری نیس و تێیدا سێ کەس کوژران کە یەکێکیان بە چەقۆ ملی لە لاشەی کرایەوە، بریتیە لە "تیرۆریستێکی ئیسلامی". ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا و لە شاری نیسەوە رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر هاوڵاتیانی وڵاتەکەی و هێرشەکەی ئەم بەیانییەی سەر کڵێسایەک لە شاری نیس، بڕیاریداوە هەزاران سەرباز لە سەرانسەری وڵات‌دا بخاتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە. راشیگەیاند، لەمەودوا رێژەی پاسەوانانی قوتابخانە و کڵێسا‌کان بەرزدەکەنەوە و رەنگە تاوەکو حەوت هەزار سەرباز رەوانەی ناو شارەکان بکەن. ھەروەھا وتی "دەستبەرداری بەها فەرەنسییەکانمان نابین و دەبێت باوەڕدار و بێباوەڕ یەکبگرین" ئەو هێرشەی ئەمڕۆ لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا، کەسێکی بە رەگەز چیچانی مامۆستای قوتابخانەیەکی پاریسی پایتەختی فەڕەنسای سەربڕی و هۆکارەکەشی بۆ نیشاندانی کاریکاتێری پەیامبەری ئیسلام بە قوتابیەکانی گەڕاندەوە و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا. لە پاش ئەو رووداوەش، ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند، "ئیسلام پێویستی بە چاکسازییە" و دەبێت گۆڕانکاری لە تێگەیشتنەکاندا بکرێت. ئەوەش کاردانەوەی بەشێک لە مسوڵمانانی جیهانی لێکەوتەوە و رەخنەیان لە قسەکانی سەرۆکی فەڕەنسا گرت.
ھاوڵاتی بەهای لیرەی تورکی لە بۆرسەدا بەشێوەیەکی بەرچاو لە دابەزین بەردەوامە و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ٨٣٠ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٩ ى تشرینى یەکەمى، ٢٠٢٠، لە بۆرسەی تورکیادا دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر بە ٥.٨ لیرەیە، لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر ٧.٩ لیرە بووە بووە و ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی تورکیادا بەرامبەر ٨٣٠ لیرە مامەڵەی پێوە کرا. ھاوکات، تورکیا لە ئێستادا دەیەوێت سیستمی بەرگری ئاسمانی روسی (ئێس- ٤٠٠) تاقیبکاتەوە، ئەوەش نیگەرانی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە و ھەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکات، لەوبارەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی گوێ بە سزاکانی ئەمەریکا نادات. ئەوەش لە دوایی ئەوەدێت، چاودێران بەشێکی دابەزینی بەهای لیرەی تورکی دەگەڕێنەوە بۆ لاوازبونی متمانەی هاوڵاتیانی تورکیا بە دراوی وڵاتەکەیان، هەروەها، ناجێگری دۆخی سیاسی و ئابوری وڵاتەکە و گرژییەکانی تورکیا لە پەیوەندییەکانی دەرەوەیدا بە تایبەت لە دەریای ناوەڕاست و دەستوەردانی لە کێشەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کاریگەریان لەسەر دابەزینی بەهای لیرە هەیە.
ھاوڵاتی سێ کەس بەھێرشی چەقۆ لە فەڕەنسا کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون ئەنجامدەرەکەش بە برینداری دەستگیرکراوە و گوماندەکرێت کارەکە "تیرۆریستی" بێت و بۆمبیشیان دانابێت. کریستیان ئیسترۆسی، سەرۆکی شارەوانیی نیس رایگەیاند، هێرشکارەکەیان دەستگیرکردووە، هەروەها هێزێکی ئەمنیی زۆر دەوروبەری کەنیسەی نۆتردامیان لە شاری نیس گرتووە. سەرۆک شارەوانیی نیس ئاماژەی بەوەشکرد، کە بە پشتبەستن بە بەڵگەنامەکان، هێرشەکە "تیرۆریستی" بووە. هەر لە شوێنی رووداوەکە تیمێکی پووچەڵکردنەوەی مین جێگیرکراون، گومانیان هەیە بۆمب دانرابێت. هاوکات کەسێک لە شاری ئەڤینیۆن لە فەرەنسا، هەوڵیداوە بە چەقۆ هێرش بکاتە سەر پۆلیس، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە. لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا هۆشداری دایە هاووڵاتیانی لە ئەندەنووسیا، تورکیا، بەنگلادیش، عێراق و مۆریتانیا کە "زیاتر ئاگاداری خۆیان بن و لە خۆپێشاندان و شوێنە قەرەباڵخەکان دووربکەونەوە". لە لایەکی دیکەوە رۆژی چوارشەممە 28-10-2020 بەگومانی هەبوونی بۆمبێک، چواردەوری تاوەری ئیڤل و تاوەری کەوانەی سەرکەوتن لە پاریس چۆڵکران و هێزێکی ئەمنی لەوێ بڵاوەیان پێکرا. لەبارەی چۆڵکردنی تاوەری ئیڤل، هێزە ئەمنییەکانی پاریس دەڵێن، جانتایەکیان دۆزیوەتەوە، پڕبووە لە چەک و تەقەمەنی کە لە نزیک تاوەری ئیڤل بەجێمابوو. دوای ئەوەی زەنگی هۆشیارکردنەوە لە بەرامبەر بوونی بۆمب لێدرا تاوەری کەوانەی سەرکەوتنیش چۆڵکرا، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و میترۆ بۆ ماوەیەک لەو ناوچەیە راگیرا. گێرالد دارمانیان، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا دەڵێت: هێزێکی ئەمنی زۆر لە نیس بڵاوکراونەتەوە، بە زووترین کاتیش سەرپەرشی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەربارەی ئەو هێرشە دەکات.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٤٦) ١. پشکنین: (٦٦١٤ پشکنینی نوێ) • (٢٧١٧) هەولێر • (٩٥٦) سلێمانی • (٢٦١٠) دهۆك • (٦٢) هەڵەبجە • (١٦٨) گەرمیان • (١٠١) ڕاپەڕین • ٢. تووشبوو: (١٢٨٥ تووشبووی نوێ) • (٥٨٠) هەولێر • (١٨٧) سلێمانی • (٤٤٠) دهۆك • (٢٧) هەڵەبجە • (٣٦) گەرمیان • (١٥) ڕاپەڕین • ٣. چاکبوون: (٥٠٣ چاکبوون) • (١١٤) هەولێر • (٢٥) سلێمانی • (٣١٢) دهۆك • (٢٠) هەڵەبجە • (٣٢) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین • ٤. مردن: (١٨ مردن) • (٢) هەولێر • (٨) سلێمانی • (٦) دهۆك • (١) هەڵەبجە • (٠) گەرمیان • (١) ڕاپەڕین ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٦٣٤٣٣٤ (٢٢٨٠٤٣ هەولێر، ١٤٥٦٠٦ سلێمانی، ٢٥٥١٢٢ دهۆك، ٥٥٦٣ هەڵەبجە) تووشبوون ٧٤٣٣٤ (٢٧٢٣٩ هەولێر، ٢٢٠٨٠ سلێمانی، ٢٢٥٥٣ دهۆك، ٢٤٦٢ هەڵەبجە) چاکبوون ٤٢٠٧٦ (١٧٦٩٣ هەولێر، ١١٧٤٤ سلێمانی، ١٠٣٨١ دهۆك، ٢٢٥٨ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٢٩٨٥٢ (٨٨٥٥ هەولێر، ٩١٤٩ سلێمانی، ١١٧٣٢ دهۆك، ١١٦ هەڵەبجە) مردن ٢٤٠٦ (٦٩١ هەولێر، ١١٨٧ سلێمانی، ٤٤٠ دهۆك، ٨٨ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٩ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠
هاوڵاتى کۆمپانیاىDNOى نه‌رویجى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى له هه‌رێمى کوردستان له چاره‌کى سێیه‌مدا به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 12% زیاد کردووه که رۆژانه 113 هه‌زارو 700 به‌رمیل نه‌وت ده‌کات. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که به پێچه‌وانه‌ى پێشبینییه‌کان، به‌رهه‌مهێنان له هه‌ردوو کێڵگه‌ى تاوکێ و پێشابوور به‌رزبووه‌ته‌وه، هۆکارێکى سه‌ره‌کیشى بۆ کارکردنى زیاتر به خه‌رجى که‌متر گه‌راندووه‌ته‌وه. بی‌جان موسه‌وه‌ر ره‌حمانی، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى کۆمپانیاى DNO رایگه‌یاند: "له مانگى حوزه‌یرانه‌وه تیمه‌کانمان له کوردستان ده‌ستیان به ئاڵنگارى نوێ کرد، کارى زیاتر به خه‌رجى که‌متر کراوه، چاره‌سه‌رى داهێنه‌رانه له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت کراوه، ئه‌نجامه‌که‌شى ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت". به‌پێى راگه‌یێندراوى کۆمپانیاکه، پڕۆژه‌ى راکێشان و ده‌رهێنانى گاز له پێشابوور و تاوکێ، که ناوه‌ڕاستى ئه‌مساڵ ده‌ستیپێکردووه به‌رده‌وامه، پێشبینیش ده‌کات به هه‌مان ئه‌و ئه‌نجامه‌ى له چاره‌کى سێیه‌م به‌ده‌ستهاتوون له ساڵى 2020 بێنه ده‌ره‌وه. هاوکات، کۆمپانیا نه‌رویجییه‌که داهاته‌که‌یانى ئاشکرا کردووه که بۆ زیاتر له دوو هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 163 ملیۆن دۆلار له‌و چاره‌که‌دا، ئه‌وه‌ش به‌هۆى باشتربوونى نرخى نه‌وت بووه.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى رایانگه‌یاند، به‌شێک له‌لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌ژێر فشاردا ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ى خوێندن له‌دۆخى خراپى ته‌ندروستى و بێ موچه‌ییدا ده‌ستپێبکاته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێن:"به‌رده‌وام ده‌بین له بایکۆت تاجێبه‌جێکردنى داواکارییه‌کانمان". ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى له راگه‌یه‌نراوێکدا که وێنه‌یه‌کى "هاوڵاتى" نێردراوه و باس له‌وه‌کراوه، "به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى شکستخواردوى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌وه‌نده‌ى له خه‌مى بازرگانی، کورسیه‌کانیاندان له خه‌مى کێشه‌کانى په‌روه‌ده و داواڕه‌واکانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌راندا نین، بۆیه زۆربه‌ى بڕیار و لێدوانه‌کانیان به زیانى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و هاوڵاتیان ته‌واو ده‌بێت، له ئێستاشدا له ژێر فشارى حیزبه‌کانیاندا و له پێناوى کورسیه‌کانیان ده‌یانه‌وێ به زۆره‌ملى ده‌رگاى ناوه‌نده‌کانى خوێندن بکه‌نه‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که : "ئێمه ئه‌م هه‌وڵه به هه‌وڵێکى نه‌زۆک ده‌زانین و پێمان وایه بایکۆت پرۆسه‌یه‌کى خۆرسکى مامۆستایانه و گیرفانى به‌تاڵیان و سته‌مکارى ده‌سه‌ڵات پێى کردون و لقى سلێمانى یه‌کێتى مامۆستایان له به‌یانێکى فه‌رمیدا بڕیارى لێداوه، ئێمه له ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى وه‌کو هه‌میشه پشتیوانى ئه‌م هه‌ڵویسته‌ى مامۆستایان ده‌که‌ین و به به‌رپرسانى په‌روه‌رده و حکومه‌ت ده‌ڵێن مامۆستایان به بڕیارى ئێوه بایکۆتیان نه‌کردوه تا به بڕیارى ئێوه بیشکێنن". هاوکات، ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که"ئێمه چاوه‌ڕوانى هه‌ڵوێستى نوێى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى په‌روه‌رده و حکومه‌ت ده‌که‌ین که بڕیاره ڕوژى یه‌کشه‌ممه 1/11/2020 ڕایبگه‌یه‌نین، ئه‌و بڕیاره ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌دا نه‌بێت و داواکارى مامۆستایان و قوتابیان له‌به‌ر چاو نه‌گیرێت ئێمه بێ ده‌نگ نابین و هه‌ڵوێستى توندمان ده‌بێت وناڕه‌زایه‌تى و چالاکیه‌کانمان ده‌ست پێ ده‌که‌ینه‌وه".
هاوڵاتى وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ره‌تیکرده‌وه بانکى ناوه‌ندى عێراق بیه‌وێت دراوى نوێ چاپ بکات و ده‌شڵێت:"موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌سته‌به‌ره". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال وته‌بێژى نوسینگه‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاند:"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌خواستى بانکى ناوه‌ندى ده‌که‌ن بۆ چاپکردنى دراوى نوێ، نادروستن، چونکه به‌ڕێوه‌بردنى سیاسه‌تى نه‌ختێنه‌ى بانکى ناوه‌ندی ڕوونه و ئامانجى پاراستنى نرخى خه‌رجکردنه". وته‌بێژه‌که‌ى کازمى راشیگه‌یاند:"مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌سته‌به‌ره" و ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که پرۆژه‌یاساى قه‌رز و پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى له په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌کرێت، یا که‌مبکرێته‌وه‌و به‌پێى پێویست نه‌بێت حکومه‌ت چاره‌سه‌رى دیکه‌ى هه‌یه.
هاوڵاتى پێکهاته‌کانى که‌رکوک له‌سه‌ر شێوازى دابه‌شکردنى بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاى که‌رکوک ڕێککه‌وتن و په‌رله‌مانیش ناوه‌ڕۆکى ڕێککه‌وتنه‌که‌ى په‌سه‌ند کرد. ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 29ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، په‌رله‌مانى عیراق ده‌نگى له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنى پارێزگاکه‌دا لایه‌نه‌کانى که‌رکوک له‌سه‌رى ڕێککه‌وتوون ئه‌نجام داوه. به‌پێى ڕێککه‌وتنه‌که پارێزگاى که‌رکوک به‌سه‌ر سێ بازنه‌ى هه‌ڵبژاردندا دابه‌شکراوه و 12 کورسى له په‌رله‌مان هه‌یه که به‌م جۆره دابه‌شکراون: (ناوچه‌کانى سنوورى ڕۆژهه‌ڵاتى قه‌زاى ناوه‌ند 5 کورسی، 4 کورسى پیاو و یه‌ک کورسى بۆ ژنان. هه‌روه‌ها ناوچه‌کانى سنوورى قه‌زاى ناوه‌ند 4 کورسی، 3 کورسى پیاو و یه‌ک کورسى بۆ ژنان. ناوچه‌کانى سنوورى قه‌زاى حه‌ویجه و ناحیه‌ى ڕیاز 3 کورسی، 2 کورسى پیاو و یه‌ک کورسى بۆ ژنان. شێوازى دابه‌شکردنى بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردنى که‌رکوک، وه‌ک ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان په‌سه‌ندیکرد
ھاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "باشترین یادکردنەوەی حەزرەتی محەممەد پابەندییه بە پەیام و فەرمایشت و ئاکار و رەوشتە بەرزەکانی". نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان، ئاماژەی بەوە کردووە "هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، هاندەری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دۆستایەتی و گەردنئازادیی نێوان مرۆڤەکان و تەواوی گەلان و ئایین و ئایینزاکان بێت لە ناوچەکە و جیهاندا". دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان: په‌یامی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا حه‌زره‌تی موحەممەد "د.خ"، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەم. هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، هاندەری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دۆستایەتی و گەردنئازادیی نێوان مرۆڤەکان و تەواوی گەلان و ئایین و ئایینزاکان بێت لە ناوچەکە و جیهاندا. باشترین یادکردنەوەی حەزرەتی محەمەد پابەندییه بە پەیام و فەرمایشت و ئاکار و ڕەوشتە بەرزەکانی کە لە بەخشندەیی و بەزەیی و لێبوردەیی و ئاشتەواییدا بەرجەستەیە. جارێكی تر ئه‌م یاده له سه‌رجه‌م موسڵمانان پیرۆز دەکەم و لە خوای مەزن داواکارم دەروازەی خێر و خۆشی لە گەلەکەمان و سەرجەم مرۆڤایەتی بکاتەوە و کۆتایی به مه‌ینه‌تییه‌کان بێت. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ١١ی ڕه‌بیعولئه‌ووه‌لی ١٤٤٢ی کۆچی ٢٠٢٠/١٠/٢٨
نووسینگەی پارێزگاری پێشووی کەرکووک رایگەیاند، نەجمەدین کەریم تووشی جەڵتەی مێشک هاتووە و ھێشتا لەژیانداو لەنەخۆشخانەیە. ئەوەش لەکاتێکدا لە تۆڕە کۆمەلایەتیاکان ھەواڵی مردنی بڵاوکرایەوە. لە راگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 28-10-2020 بڵاوکرایەوە، نووسینگەی نەجمەدین کەریم رایگەیاند، بەداخەوە چەند رۆژێک بەر لە ئێستا، دکتۆر نەجمەدین کەریم، "وەك هەر هاووڵاتی و مرۆڤێكی ئاسایی، تووشی جەڵتەی مێشک هاتووە و بەهۆیەوە کەوتووەتە نەخۆشخانە". نووسینگەی راگەیاندنی نەجمەدین کەریم ئاماژەی بەوەکردووە کە لەژێر چاودێریی تیمی پزیشکیدایە، بەڵام هیچ زانیارییەکیان لەبارەی تەندروستییەوە نەداوە. دەقی راگەیەنراوەکە هاونیشتمانیانی ئازیز.... بەداخەوە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا، بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم، وەك هەر هاوڵاتی و مڕۆڤێكی ئاسایی، تووشی جەڵتەی مێشک هات و بەهۆیەوە کەوتە نەخۆشخانە. لە ئێستادا لەژێر چاودێری تیمی پزیشکیدایە، لێرەوە سوپاسی هەموو ھاونیشتمانان لەکوردستان کەرکوک و ناوچە دابراوەکان دەکەین کە بەپەرۆشن بۆ تەندروستی دکتۆر نەجمەدین وە سوپاسی ھەموو ئەو کەسایەتی و سەرکردایەتی لایەنەسیاسیەکان دەکەین لە ھەرێمی کوردستان و کوردستانی باکور و رۆژھەلات و رۆژئاوا کە بەردەوام لە پەیوەندیدان و لە تەندروستی بەڕێز دکتۆر (نەجمەدین کەریم)ـ دەپرسنەوە. هاوکات سوپاسی بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین، کە پیشەییانە مەمەڵەیان لەگەڵ هەواڵی تێکچوونی تەندروستی (دکتۆر نەجمەدین) کردووە و لێرەوەش رایدەگەیەنین، کە تەنها نووسینگەی بەڕێزییان رێگەپێردراوە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی دکتۆر نەجمەدین کەریم . لە کۆتاییدا داواکاریین لە خودای مەزن شیفای بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم و هەموو مڕۆڤێکی نەخۆشکەوتوو لە کوردستان جیهان بدات. نووسینگەی دکتۆر نەجمەدین کەریم 2020/10/2
سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند کە لە کاروانی پێغەمبەرانن و شوکرانە بژێری نیعمەتی ئیسلام و ئیمان دەکات. لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ رێکخستنەکانی حزبەکەی لە بەردەرەش سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وتی "سوپاس بۆ خوا ئێمە لە کاروانی پێغەمبەرانین و شوکرانە بژێری نیعمەتی ئیسلام و ئیمانین". بەپێی راگەیەنراوێکی مەلتەبی ئەمینداری یەکگرتوو سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین تیشكى خسته سه‌ربارودۆخى هه‌رێم و ناوچه‌كه و جه‌ختى كرده‌وه له‌وه‌ى كه ئه‌ركى حكومه‌ته چاكسازى ڕیشه‌یى بكات و موچه و بژێوى فه‌رمانبه‌ران دابین بكات.
ھاوڵاتی محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پشتگتگیریی جۆبایدننی کرد بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا و رایگەیاند لە چوار ساڵی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ هۆکار بووە کە کورد لە باشور ٥١%ی خاکی لەدەستداوە و لە رۆژئاوای کوردستانیش عەفرین و سەرێکانی و زۆر ناوچەی دیکەشی تەسلیمی تورکیا کردووە. دەشڵێت، "هەر کوردێک لە هەر کوێی جیهان بێت ئەبێت پشتیوانی لە بایدن بکات". محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی رایگەیاند، زۆر لە وڵاتان، کەسایەتی، لایەن، حزب و رێکخراوەکان شیکاریی دەکەن، کە کێ باشە بۆ ئەمریکا و جیهان لە نێوان ترەمپ و بایدندا، ئەو پێیوایە هەر کوردێک لە هەرێمی کوردستان ئەو پرسیارە بکات، بە هەڵەدا چووە. راشیگەیاند، "حزبەکەی ترەمپ لە حزبەکەی بایدن بۆ کورد باشتر بوو، بەڵام ترەمپ لە هەردوو حزبەکە بۆ کورد خراپتر بوو. ترەمپ دەبابە و چەکی دوا مۆدێلی تەکنەلۆژیای دا بە عێراق و دژی کورد وەستایەوە، پێشمەرگە بە چەکی ئەمریکی ترەمپ و ئەمری پەرلەمان و بە جێبەجێکردنی عەبادی، کەرکوک و خانەقین و دوز و داقوق و دبس و مەخمور و عەین زالە و سنجاریان تەسلیم بە عەرەب کردەوە و کورد ٥١%ی خاکی کوردستانی لەدەستدا". باسی لەوەشکردووە، کە ترەمپ لە خاکی کوردستانی سوریاش (رۆژئاوای کوردستان) عەفرین و سەرێکانی و زۆر ناوچەی دیکەی "بە فەرمی تەسلیمی تورکیا کرد لە رێگای نوێنەری تایبەتی خۆیەوە". محەمەدی حاجی مەحمود دەشڵێت، "ئێستا بەشێکی زۆری کوردستانی رۆژئاوا تەسلیم بە تورکیا کراوە لەسەر دەستی ترەمپ، بۆیە لەم راستییانە نە کورد خۆی بە گێل بزانێت و نە ئەوانیش بە گێل بزانێت". ئاماژەی بەوەشکردووە، کە دەرچوونەوەی ترەمپ "کارەساتی گەورەتری بە دواوەیە" لە هەموو حاڵەتەکاندا. ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەر چەندە کورد رەنگە ئەو ژمارەیە نەبێت گۆڕانکاری گەورە لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دا‌نێت یان بکات، بەڵام هەموو کورد یا هەر کوردێک لە هەر کوێی جیهان بێت، ئەبێت پشتیوانی لە بایدن بکات". لە کۆتایدا، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "هیوادارین خەڵکی ئەمریکاش درک بەو راستییانە بکەن هەرچەندە سیاسەتی ئەمریکا دامەزراوەییە و گۆڕانی زۆر تێدا ناکرێت، بەڵام کەسایەتی سەرۆک دەتوانێت راڕەوەکە بگۆڕێت لەوەی ئێستا هەیە. ئومێدی سەرکەوتن بۆ بایدن و کۆشکی سپی ئەخوازم". وابڕیارە ٣ی مانگی ١١ی داهاتوو، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت و گەلی ئەمریکا ٤٦ەمین سەرۆکی خۆیان هەڵبژێرن.
