هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوریى هه‌رێم رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازیدا، مانگانه نزیکه‌ى 350 ملیۆن دینار بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، بڵاوکراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ات له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازیدا، به دیاریکراوى له ماده‌ى 16 و بڕگه‌ى دووه‌مى یاساکه‌دا، که تایبه‌تمه‌نده به خانه‌نشینی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى خانه‌نشینى سه‌ربه وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى توانییان مانگانه نزیکه‌ى 350 ملیۆن دینار بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان. هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى خانه‌نشینى حکومه‌تى هه‌رێم لیستى موچه‌ى پله‌ى شاره‌زاکانى هه‌موارکردوه‌ته‌وه و دواى هه‌موارکردنه‌وه‌که توانراوه بۆ یه‌ک مانگ نزیکه‌ى 350 ملیۆن دینار بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم.
شاناز حه‌سه‌ن د.محه‌مه‌د قادر، پزیشکى ده‌روونى له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى سه‌باره‌ت به‌دیارده‌ى جنێودان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژه به‌وه ده‌کان کە حزبه سیاسییه‌کان بوونه‌ته هۆکارى دابه‌شبوونى کۆمه‌ڵگە بۆ چه‌ند لایه‌نێکى جیا‌و ناته‌باو دروستبوونی دیاردەی جنێودان. د.محه‌مه‌د قادر، هەروەها دەڵێت په‌روه‌رده‌و ژینگه‌ى گه‌وره‌بوونى مرۆڤ، دواى هۆکارى بۆماوه‌یى گه‌وره‌ترین هۆکارن بۆ دروستکردنى که‌سایه‌تى تاک و چۆنیه‌تى هه‌ڵسوکه‌وتکردنى که‌سی جنێودەر، به‌درێژایى ژیانی. هەروەها وتى «به‌هۆى زۆربوون و ئاسان به‌ریه‌ککه‌وتنى بیره جیاوازه‌کان و له‌هه‌مان کاتدا ئاسانى ده‌ستگه‌یشتن به‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. ئێستا هه‌موو که‌سێک به‌شاره‌زاییه‌کى که‌م و تێچوویه‌کى زۆر که‌م ده‌توانێ له‌چه‌ندین تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌شداربێت و بیروڕاى خۆى ده‌رببڕێت». هاوڵاتى: دیارده‌ى به‌رفراوانى جنێو‌و سوکایه‌تیکردن له‌م دواییانه‌دا له‌ناو سۆشیال میدیا زۆر بووه، وه‌ک پسپۆڕێکى ده‌روونى بۆچى ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟ محه‌مه‌د قادر: به‌رفراوانبوونى ئه‌م دیارده‌یه به‌م دواییانه کۆمه‌ڵێک هۆکارى له‌پشته‌و ناتوانرێت هه‌ر هه‌مووى ته‌نها به نه‌خۆشێ یان ناڕێکى ده‌روونى لێکبدرێته‌وه. به‌ڵام هیچ گومانێک له‌وه‌دانیه که ئه‌م دیارده‌یه له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتن و چالاکبوونى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو زیادى کرد، بێگومان ئه‌مه‌ش به‌هۆى زۆربوون و ئاسان به‌ریه‌ککه‌وتنى بیره جیاوازه‌کان و له‌هه‌مان کاتدا ئاسانى ده‌ستگه‌یشتن به تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. ئێستا هه‌موو که‌سێک به‌شاره‌زاییه‌کى که‌م و تێچوویه‌کى زۆر که‌م ده‌توانێ له‌چه‌ندین تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌شداربێت و بیروڕاى خۆى ده‌رببڕێت. هاوڵاتى: ئه‌و که‌سه‌ى جنێو ده‌دات به نه‌خۆش هه‌ژمارده‌کرێت؟ محه‌مه‌د قادر: ناتوانرێت بڵێین که‌سى جنێوده‌ر نه‌خۆشیى ده‌روونى هه‌یه، بۆ ده‌ستنیشانکردنى که‌سێک به نه‌خۆشییه‌کى ده‌روونى کۆمه‌ڵیک مه‌رج و به‌دواداچوونى ورد هه‌یه، به‌ڵام له‌ڕووى ده‌روونییه‌وه ئه‌و که‌سانه‌ى ناجێگیر بن و کێشه‌یه‌کى ده‌روونى یان نه‌خۆشییه‌کیان هه‌بێت، له‌که‌سانى دیکه زیاتر تووشى هه‌ڵجوون و په‌رچه‌کردار ده‌بن، له‌وانه‌ش جنێودان. به‌مانایه‌کى دیکه، ئه‌وه‌ى جنێو بدات مه‌رج نیه نه‌خۆشیى ده‌روونى هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێک حاڵه‌ت یان نه‌خۆشیى ده‌روونى واده‌که‌ن که‌سێک هه‌ڵه‌شه بێت و که‌متر کۆنترۆڵى هه‌ڵسوکه‌وته‌کانى بکات به‌جنێودانیشه‌وه. هاوڵاتى: له‌ڕووى سایکۆلۆژییه‌وه، هۆکارى جنێودان چییه؟ واته به‌کارێکى ئاسایی داده‌نرێت یان نا؟ محه‌مه‌د قادر: مرۆڤ توندوتیژ ده‌بێت کاتێک رووداوێک هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى له‌ژیان یان له‌سه‌ر پێگه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تیى ئه‌و که‌سه. بێگومان ئه‌وه‌ى یه‌که‌میان پێویستى به‌کۆمه‌ڵێک میکانیزمى فیزیکى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌که‌ى له‌سه‌ر نه‌مێنێت، که ئه‌مه بابه‌ته‌که‌ى ئێمه نیه، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر پێگه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌کاتى ئێستادا زیاتر به‌هۆى زمانه‌وه یه‌کلایى ده‌کرێته‌وه، که ئه‌مه‌ش له‌ڕێى هه‌ڕه‌شه‌و جنێودانه‌وه ده‌رده‌بڕدرێت. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه جنێو‌و نووسینه هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌کانى ناو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، به‌شى زۆرى هێرشه بۆ سه‌ر پێگه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌و که‌سه یان ئه‌و لایه‌نه که جنێوى پێدراوه. ئه‌مه‌ش له‌پێناو که‌مکردنه‌وه‌ى پێگه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌و که‌سه به‌دانه‌پاڵى کۆمه‌ڵێک کاره‌کته‌رى ناشرین به‌و که‌سه، بەبه‌کار‌هێنانى وشه‌گه‌لێک که‌جێگه‌ى شه‌رمن له‌ناو کۆمه‌ڵگه بۆ لێدان له‌پێگه‌ى ئه‌و که‌س و لایه‌نه. ئه‌م حاڵه‌تانه له‌که‌سێک بۆ که‌سێک و له‌خێزانێک بۆ خێزانێکى تر‌و ته‌نانه‌ت له‌نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کى تریش جیاوازه، کۆمه‌ڵیک هۆکار رۆڵى خۆیان ده‌بینن سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که چۆن و چ کاتێک ئه‌و که‌سه جنێو ده‌دات یان هه‌ڕه‌شه ده‌کات. وه‌کو ته‌مه‌ن، په‌روه‌رده‌ى خێزانی، ئاستى زیره‌کى سۆزداری، پێگه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و بارى ده‌روونى تاک، چونکه ئه‌وه‌ش ده‌بێت بزانین که هه‌مان که‌س له‌کاتێک بۆ کاتێکى دیکه‌و له‌بابه‌تێک بۆ بابه‌تێکى دیکه جیاوازه. هاوڵاتى: له‌ڕووى سایکۆلۆژییه‌وه، چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟ چاره‌سه‌رى بنه‌بڕ بۆ ئه‌م بابه‌ته ئاسان نیه، چونکه ئه‌مه دیوێکى سۆسیۆلۆژیشى هه‌یه، کۆمه‌ڵگە ناتوانرێت به‌ئاسانى به‌ئاراسته‌یه‌کى دیاریکراو گۆڕ‌انى به‌سه‌ردابێت. به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى تاک له‌ڕێى پسپۆڕى ده‌روونى و توێژه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌کرێت تاکه‌کان به‌ره‌و ئاستێکى دیکه باشتر به‌رزبکرێنه‌وه. له‌سه‌ر ئاستى کۆمه‌ڵگە ده‌بێت که‌سانى کاریگه‌ر به‌پلانى دیراسه‌کراوو درێژخایه‌ن کارى بۆ بکه‌ن. هاوڵاتى: کاریگه‌رى ئه‌مانه له‌سه‌ر سایکۆلۆژى خه‌ڵکى تر چۆنه؟ واته که‌سی تر کاریگه‌رى له‌سه‌ریان ده‌بێت، فێرى جنێو بن؟ محه‌مه‌د قادر: بێگومان کاریگه‌رى ئه‌مانه له‌سه‌ر که‌سانى دیکه‌ش زۆره به‌شێوه‌یه‌کى نه‌رێنی، هه‌ندێکجار په‌رچه‌کردار دروستده‌کات له‌لایه‌نى به‌رامبه‌ر یان لایه‌نگرانى و ئه‌مه‌ش سه‌رده‌کێشێت بۆ جه‌مسه‌رخوازى له‌ناو کۆمه‌ڵ و ده‌رئه‌نجامى نه‌خوازراوى لێده‌که‌وێته‌وه، له‌هه‌ندێ بارى دیکه‌شدا که‌سانى دیکه هانده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مان کار دووباره بکه‌نه‌وه‌و شه‌ڕانگێزى ده‌روونییان پراکتیز بکه‌ن. هاوڵاتى: له‌هه‌فته‌ی ڕابردوودا دوو حاڵه‌ت هه‌بوو، یه‌کێکیان گیانله‌ده‌ستدانى باباشێخ رابەرێکی رۆحی یه‌زیدى و دواى ئه‌و ژنه نووسه‌رێک مهاباد قه‌ره‌داغى بوو، کاردانه‌وه‌ى زۆرى لێکه‌وته‌وه، زۆریش له‌بۆچوونه‌کان به بیانووى پاڵنه‌رى دینی، ئه‌و قسانه ده‌که‌ن، هۆکاره‌که‌ى چییه؟ هه‌موو لایه‌ک ئه‌وه ده‌زانین که‌هیچ ئاینێک هانده‌رى ئه‌و جۆره ده‌ربڕین و گوفتارانه نییه، به‌ڵکو هه‌میشه ئایینه‌کان بانگه‌شه‌ى پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ده‌ربڕینانه‌یان کردووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ى پێشتر باسمان کرد‌و دروستبوونى ئه‌م جه‌مسه‌رگیرییه‌ى ئێستا له‌ناو تاکه‌کان ئه‌و جۆره په‌رچه‌کردارانه چاوه‌ڕوانکراوه‌و بێگومانم له‌وه‌ى له‌زۆر کۆمه‌ڵگەى دیکه‌ش ئه‌م ئاکاره ناشرینانه هه‌یه. هاوڵاتى: زیاتر کام له‌مانه کاریگه‌ریى هه‌یه، حزبه سیاسییه‌کان و په‌روه‌رده‌ى خێزان؟ محه‌مه‌د قادر: په‌روه‌رده‌و ژینگه‌ى گه‌وره‌بوونى مرۆڤ، دواى هۆکارى بۆماوه‌یى گه‌وره‌ترین هۆکارن بۆ دروستکردنى که‌سایه‌تى تاک و چۆنیه‌تى هه‌ڵسوکه‌وتکردنى ئه‌م که‌سه به‌درێژایى ژیانی، حزبه سیاسییه‌کان به‌داخه‌وه بوونه‌ته هۆکارى دابه‌شبوونى کۆمه‌ڵگە بۆ چه‌ند لایه‌نێکى جیا‌و ناته‌با، به‌ڵام ئه‌مه بیانوو نادات به‌هیچ که‌سێک که‌جنێودان به‌ئاسایى نیشان بدات. هاوڵاتى: کاریگه‌ریى ئه‌و قسه‌و کرده‌وانه بۆ سه‌ر نه‌وه‌کانى داهاتوو چى ده‌بێت؟ محه‌مه‌د قادر: ناتوانین بڵێین کاریگه‌رییه‌کانى له‌سه‌ر نه‌وه‌ى داهاتوو چۆنه، ئه‌مه کات بڕیارى لەسەر ده‌دات، له‌ڕووى ده‌روونییه‌وه کۆمه‌ڵیک که‌سایه‌تى هه‌ن له‌ئه‌نجامى به‌رکه‌وتنى به‌رده‌وامییان بۆ توندوتیژى، له‌وانه‌یه ببنه که‌سانى زه‌ره‌رمه‌ندو که‌سایه‌تى ناڕێک و زیان به‌خشییان لێ ده‌ربجێت بۆ خۆیان و ده‌وروبه‌ریان، جنێودان و هه‌ڕه‌شه به‌ئاشکرا له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌وانه‌یه ببێته هۆکارى زیادبوونى ئه‌م تاکانه، هه‌رچه‌نده ئه‌م بابه‌ته قووڵتره که هه‌روا به‌ئاسانى بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت و تووێژینه‌وه‌ى زانستیى وردى پێویسته.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان، روونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیا ئه‌و راگه‌یاندراو و بابه‌تانه‌ى له سایتى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان (https://www.krsc.gov.krd) بڵاوده‌کرێنه‌وه، گوزارشت له راى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، له به‌شێکى دیکه‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: "هه‌موو هه‌وڵێکیش بۆ چه‌واشه‌کردنى راى گشتى و بۆ دژایه‌تیکردنى ده‌سه‌ڵاته فه‌رمییه‌کان، له ژێر هه‌ر فشارێکدا بێت ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه، خه‌ڵکى کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م هه‌وڵه نه‌زۆکانه، له کاره‌کانمان ساردمان ناکاته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له دابینکردنى ئاسایشى هاووڵاتیان". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که: ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستانه‌وه ته‌نیا ئه‌و ڕاگه‌یاندراو و بابه‌تانه‌ى له سایتى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان (https://www.krsc.gov.krd) بڵاوده‌کرێنه‌وه، گوزارشت له ڕاى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن و هه‌ر شتێکى تر له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م چوارچێوه‌یه‌دا بێت، ده‌ڕبڕى ڕاى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش نییه. هه‌موو هه‌وڵێکیش بۆ چه‌واشه‌کردنى ڕاى گشتى و بۆ دژایه‌تیکردنى ده‌سه‌ڵاته فه‌رمییه‌کان، له ژێر هه‌ر فشارێکدا بێت ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه. خه‌ڵکى کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م هه‌وڵه نه‌زۆکانه، له کاره‌کانمان ساردمان ناکاته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له دابینکردنى ئاسایشى هاووڵاتیان و پووچه‌ڵکردنه‌وه و ڕێگه‌گرتن له هه‌موو هه‌وڵێکى تێکده‌رانه و هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له‌م کاره تیرۆریستیانه‌دا هه‌یه ، ڕووبه‌ڕووى یاسا ده‌کرێنه‌وه.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رانى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه و داوایان له مامۆستایان کرد ده‌رگاى خوێندنگه‌کان بکه‌نه‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى سلێمانى له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا داوا له سه‌رجه‌م مامۆستایان ده‌که‌ن کۆتایى به‌بایکۆت بهێنن و پرۆسه‌ى خوێندن له ئه‌مڕۆوه ده‌ستپێبکاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆگرامه‌کانى خوێندن به‌یاسایى ته‌واو بکرێت. په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو:" بایکۆت، پرۆسه‌ى خوێندن ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، بۆیه داوا ده‌که‌ین به رێکاره ته‌ندروستییه‌کانه‌وه ده‌رگاى خوێندنگه‌کان بکرێنه‌وه‌و پرۆسه‌ى خوێندن ده‌ستپێبکات".
هاوڵاتى په‌رله‌مانى کوردستان، ئه‌مڕۆ کۆده‌بێته‌وه و بڕیاره پرسى گفتوگۆ له‌باره‌ى پرساندنى سه‌رۆکى حکومه‌ت، جێگره‌که‌ى و وه‌زیرى دارایى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن. له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه کۆبوونه‌وه له کاتژمێر 2:00ى پاشنیوه‌ڕۆ ده‌کرێت و یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌کانى کۆبوونه‌وه‌که، گفتوگۆ کردنه له‌سه‌ر پرساندن و وه‌ڵامه‌کانى (سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران) و (جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران) و (وه‌زیرى دارایى و ئابوری)، به‌پێى حوکمى ماده‌کانى (70، 71، 73) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان. به‌پێى ئه‌و کارنامایه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان بڵاویکردووه‌ته‌وه دانیشتنه‌که به‌مجۆره‌یه: یه‌که‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاساییانه‌ى خواره‌وه پشت به‌ستن به‌حوکمى مادده‌کانى (79، 80)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان. 1ـ پێشنیازى یاساى (پاراستنى تۆڕ‌و بنچینه‌کانى ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق). 2ـ پێشنیازى یاساى (به‌رێوه‌بردن و پاراستنى ئاو له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق). دووه‌م: دانانى ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌رێز (عمر عبدالله فتاح) له‌لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوورى به‌پێى حوکمى مادده‌کانى (28، 34) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان. سێیه‌م: گفتوگۆى پرساندن و وه‌ڵامه‌کانى به‌رێزان (سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران) و (جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران) و (وه‌زیرى دارایى و ئابووری)، به‌پێى حوکمى مادده‌کانى (70، 71، 73) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان.
سازدانى: هاوڵاتى وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سیاسیى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ڵێت:» خواستى زۆرینه‌ى ئه‌ندامان و کادیرانى کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌یه که به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر به‌رده‌وامبێت وه‌ک ئه‌میر، چونکه به‌ته‌واوه‌تى ده‌ستى هه‌موو ئۆرگانه جیاوازه‌کانى کردووه‌ته‌وه«. رێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سیاسیى کۆمه‌ڵ، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ده‌شڵێت:» حکومه‌تێک که‌ناتوانێت رۆڵى خۆى ببینێت و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دابینبکات و نه‌توانێ گرفته‌کانى خه‌ڵک چاره‌بکات، با ئه‌و حکومه‌ته ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه‌و ده‌رفه‌ت بدات هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بکرێت و ده‌نگده‌ر خۆى بڕیار له‌سه‌ر داهاتووى خۆى بدات». هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه« کابینه‌ى نۆیه‌م حکومه‌تێکه به‌ئاراسته‌یه‌کى خراپ هه‌نگاو ده‌نێت بۆ کپکردنى ده‌نگه ناڕازییه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌نگه جیاوازه‌کان، ئه‌رکى سه‌ره‌کى سه‌رۆکى حکومه‌ت و کابینه‌که‌یه‌تى گفتوگۆى راشکاوانه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان بکه‌ن و نه‌ترسن له‌ره‌خنه«. هاوکات پێشیوابوو» هێزه حومکڕانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان مافى ئه‌وه‌یان نییه شانازى به‌وه‌وه بکه‌ن ده‌نگى زۆرینه‌ى هاووڵاتیانیان هێناوه، هێزى حکومڕانى کوردستان کاتێک ده‌رده‌که‌وێت که پارتى له‌سلێمانى زۆرینه بێنێت و شوێنى قه‌ڵه‌مڕه‌وى خۆى نییه، حه‌جمى راسته‌قینه‌ى پارتى له‌پارێزگاى سلێمانیه، حه‌جمى راسته‌قینه‌ى یه‌کێتى نیشتیمانى له‌پارێزگاکانى هه‌ولێرو دهۆکه«. هاوڵاتى: هه‌رێمى کوردستان له‌قه‌یرانى داراییدایه‌و کۆرۆناش هه‌یه، کۆمه‌ڵ وه‌ک پارتێکى ئۆپۆزسیۆن له‌کۆیی ئه‌م دۆخه‌دایه؟ رێبوار حه‌مه‌د: هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌نده‌ى ره‌وشه داراییه‌که‌ى و خراپى حکومڕانى حکومه‌ت ئه‌و بارگرانیه‌ى له‌سه‌رشانى هاووڵاتیانه‌و خه‌ڵکى ماندوو کردووه‌و خه‌ڵکى بێمتمانه کردووه، ئه‌وه‌نده دۆخه جیهانییه‌که که کۆرۆنا دروستیکردووه خه‌ڵکى به‌ده‌ستیه‌وه ماندوو نیه، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به‌نه‌خۆشى کۆرۆناوه له‌تواناو هێزى که‌سماندا نییه شتێکى جیهانییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه حوکمڕانه‌کانى هه‌رێم به‌خراپى حکومیان و به‌و گه‌نده‌ڵییه قوڵه‌ى هه‌یه‌و بارگرانکردنى خه‌ڵک له‌ڕووى بژێوى ژیانیان و موچه‌کانیان خه‌ڵکیان ته‌واو نا‌ئومێد کردووه‌و ئه‌رکى هاووڵاتیانی قورس کردووه. ئێمه هێزێکى ئۆپۆزسیۆنین هه‌موو چاودێرێک به‌وردى ده‌توانێت رۆڵى کۆمه‌ڵ ببینێت له‌په‌رله‌مانى کوردستان، هه‌موو هه‌وڵێکمان داوه حکومه‌ت رۆڵى خۆى ببیینێت و به‌ئه‌رکى سه‌رشانى خۆى هه‌ستێت، داوامانکردووه حکومه‌تێک که‌ناتوانێت رۆڵى خۆى ببینێت و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دابینبکات و نه‌توانێ گرفته‌کانى خه‌ڵک چاره‌بکات، با ئه‌و حکومه‌ته ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه‌و ده‌رفه‌ت بدات که هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بکرێت و ده‌نگده‌ر خۆى بڕیار له‌سه‌ر داهاتووى خۆى بدات. هاوڵاتى: پێتان وایه ئه‌م حکومه‌ته‌ى ئێستا به‌فیعلى ناتوانێت موچه بدات یان به‌پێى به‌دواداچوونى په‌رله‌مانتاره‌کانى خۆتان پاره هه‌یه‌و داهات زۆره گه‌نده‌ڵى تیایه‌و به‌ئه‌نقه‌ست دواده‌خرێ؟ رێبوار حه‌مه‌د: مه‌سه‌له‌ى ئه‌و بارودۆخه چه‌نده ده‌ستکرده‌و خۆکرده له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌سته‌کانى هه‌رێمه‌وه، ئه‌وه شتێکى حاشاهه‌ڵنه‌گره، هیچ که‌س ناتوانێت نکۆڵى له‌و گه‌نده‌ڵییه قوڵه بکات که له‌هه‌رێمى کوردستان هه‌یه، هیچ که‌س ناتوانێت له‌ناشه‌فافى سه‌رچاوه‌کانى داهات له‌کوردستان نکۆڵى بکات، له نادیارى له‌داهاتى نه‌وت و له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ى له‌خاڵه سنورییه‌کان هه‌یه‌و دزینى سامانى گشتى نکۆڵى بکات، له‌به‌رئه‌وه له‌هه‌رێم ئاشکرایه به‌شێکى گه‌وره‌ى سه‌رچاوه‌کانى دارایی نادیارن و خۆیان ده‌زانن چۆن ده‌یبه‌ن و له‌نێوان حزبه حوکمڕانه‌کانى هه‌رێم دابه‌شى ده‌که‌ن و ئه‌وان سه‌رچاوه‌ى ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌ن. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر رێگرى له‌گه‌نده‌ڵى بکرێ ده‌توانرێت موچه‌ى ته‌واو دابه‌ش بکرێت؟ رێبوار حه‌مه‌د: ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵیه قوڵه‌ى که‌هه‌یه نه‌مێنێت و چاکسازى بکرێت و داهاتى خاڵه سنورییه‌کان بگه‌ڕێته‌وه بۆ حکومه‌تى هه‌رێم و داهاتى ناوخۆ‌و نه‌وت هه‌مووى وه‌ک خۆى بچێته‌وه ده‌ستى حکومه‌ت، حزب له‌جیاتى حکومه‌ت داهات نه‌بات و سامانى گشتى به‌هه‌ده‌ر نه‌دات و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌کانى خۆیان به‌کارى نه‌هێنن، کاتێک هاووڵاتى بینى ئه‌مه هه‌یه، ئه‌و کاته هاووڵاتیان متمانه ده‌که‌ن ئه‌و به‌شه‌ى که‌هه‌یه پێى ئیداره ده‌کات و گوزه‌ران ده‌ڕوات. به‌ڵام بێئومێده که‌ده‌بینێت حوکمڕانه‌کانى گه‌نده‌ڵن و سامانى گشتى ده‌به‌ن و دۆخى حزب خراپ نیه‌و ده‌بینێت حزبه حوکمرانه‌کان و به‌رپرسه‌کانیان هیچ کێشه‌یه‌کی داراییان نییه، ئه‌وه هاووڵاتیه کێشه‌ى هه‌یه. نه‌ک ئێستا له‌خوله‌کانی پێشووش راپۆرتى هاوبه‌ش هه‌بووه له‌لایه‌ن حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کانى ئه‌وکات خۆمان پرۆژه‌مان هه‌بووه له‌و رووه‌وه، ده‌یه‌ها چاودێرى سیاسى و رۆژنامه‌نووس هه‌یه چه‌ندین جار په‌رله‌مانتارانى ئێمه به‌داتا له‌و رووه‌وه قسه‌یان کردووه‌و ده‌توانین بیسه‌لمێنین که‌گه‌نده‌ڵى نه‌مێنێت و داهاتى ناوخۆ رێکبخرێت و ئه‌و هه‌مووه به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتییه نه‌مێنێت و کۆى داهاته‌کان رێبکرێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه بارودۆخى هاووڵاتیان زۆر له‌وه باشتر ده‌بێت که‌ئێستا هه‌یه. هاوڵاتى: کابینه‌ى پێشوو بۆ ماوه‌یه‌ک موچه‌ى به‌پاشه‌که‌وته‌وه دابه‌شکرد، به‌ڵام کابینه‌ى ئێستا موچه به‌لێبڕینى له‌سه‌دا 18 و 21وه موچه به‌دوو مانگ ده‌دات له‌لاى کۆمه‌ڵ کامیان باشترن؟ رێبوار حه‌مه‌د: باوه‌ڕمان وایه واقیعى حوکمڕانى هه‌رێمى کوردستان له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ درێژکراوه‌ى یه‌ک جۆر عه‌قڵیه‌ته له‌حوکمڕانى، که عه‌قڵیه‌تێکى حزبییه، قۆخکار له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى که‌سى و حزبى و سوودمه‌ندکردنى حزب و تاکه‌کانى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى سامانى گشتى و مافى هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان دروستکردنى گه‌نده‌ڵییه‌کى سیسته‌ماتیک و رێکخراو به‌ئامانج له‌پێناوى بێئومێدکردنى هاووڵاتیان که رێژه‌یه‌کى زۆرى هاووڵاتیان به‌گه‌نده‌ڵى له‌ڕێگه‌ى حزبه‌وه سوودمه‌ندبوون له‌سامانى گشتى، ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌یه که‌حوکمڕانى پێکراوه له‌چه‌ندساڵى رابردوو بێ رۆڵکردنى دامه‌زراوه‌کان و په‌رله‌مان و رۆڵى کادیران زیاتر به‌حزب و دامه‌زراوه حزبییه‌کان، ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌یه درێژکراوه‌ته‌وه کابینه له‌دواى کابینه دۆخه‌که خراپتر ده‌بێت، چونکه ده‌رئه‌نجامه‌کان باشتر ده‌رده‌که‌ون، ئه‌م کابینه‌یه یه‌کێکه له‌و کابینانه‌ى ده‌رهه‌ق به‌مافى هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران یه‌کێکه له‌کابینه خراپه‌کان و نه‌یتوانیوه مافى موچه‌خۆرانى دابین بکات. هاوڵاتى: پێتانوایه کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم حکومه‌تێکى پۆپۆلیستییه؟ رێبوار حه‌مه‌د: له‌و رووه‌وه ده‌بێت ئاماژه به‌چه‌ند شتێک بکه‌ین، وه‌کو کۆمه‌ڵى ئیسلامى لێره‌وه ئیدانه‌ى هه‌موو جۆره راوه‌دوونانێک، گرتنێک، فشارخستنه سه‌ر ده‌نگه ئازا‌و دلێره‌کان ده‌که‌ین، ئه‌وانه‌ى که له‌پاڵ ئێمه وه‌ک هێزه‌کانى ئۆپۆزسیۆن ئه‌و ئه‌رکه ته‌واوکاریه به‌یه‌که‌وه ته‌واوده‌که‌ین، بریتیه له‌به‌رگریکردن له‌مافه‌کانى خه‌ڵک و فه‌رمانبه‌ران و ئازادى راده‌ربڕین و ره‌خنه‌گرتن و هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌دامه‌زراوه‌ییکردنى داموده‌زگاکانى هه‌رێم له‌پیناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتیى و ئه‌و دۆخه‌ى له‌کوردستان دروستبووه درێژه‌ى پێنه‌درێت. به‌داخه‌وه حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌دیاریکراوى له‌م کابینه‌یه‌دا، له‌و رووه‌وه نیشانه‌ى پرسیارى له‌سه‌ر دروستبووه، ده‌نگه دلێرو ئازاکان فشاریان ده‌خاته‌سه‌رو رۆژنامه‌نووسان زیندانیان ده‌کات و یاساى رۆنامه‌نووسانمان هه‌یه‌و پێویسته په‌رله‌مانى کوردستان رۆڵى خۆى ببیینێت و رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان و مافى مرۆڤ و هه‌موو هێزه سیاسییه‌کان به‌رگرىکارى مافى رۆژنامه‌نووسان بن و به‌رگریکارى ده‌نگى دلێرو ئازابن، به‌داخه‌وه حکومه‌تى هه‌رێم به‌بانگه‌شه‌ى خۆیان یه‌کێک له‌و شتانه‌ى شانازییان پێوه‌ده‌کرد ئازادى راده‌ربڕین و ئازادى ره‌خنه‌گرتن هه‌یه، به‌ڵام ده‌رکه‌وت ئه‌مه نییه. پێموایه ئه‌م حکومه‌ته له‌وێوه نیشانه‌ى پرسیارى له‌سه‌ر دروستبوو که نه‌ک بۆ رۆژنامه‌نووسێک مافى ره‌خنه‌گرتن و راده‌ربڕینێکى به په‌رله‌مانتارێک نه‌داوه، ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵى ئیسلامى قوربانى ئه‌وه‌ین و په‌رله‌مانتارێکى ئێمه پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵگیراو هه‌موو تاوانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌بوو ره‌خنه‌ى له‌سه‌رۆکى حکومه‌ت و کابینه‌که‌ى گرتووه، به‌داخه‌وه ئه‌وه پێشینه‌یه‌کى خراپه، به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه ته‌ئیدى تۆ ده‌که‌م ئه‌م حکومه‌ته له‌و ره‌ووه‌وه زیاتر له‌نیشانه‌ى پرسیارێکى له‌سه‌ر دروستبووه. هاوڵاتى: یانى ده‌ته‌وێ بڵێى حکومه‌تێکى پۆپۆلیستیه؟ رێبوار حه‌مه‌د: کابینه‌ى نۆیه‌م حکومه‌تێکه به‌ئاراسته‌یه‌کى خراپ هه‌نگاو ده‌نێت بۆ کپکردنى ده‌نگه ناڕازییه‌کان و ده‌نگه دلێره‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌نگه جیاوازه‌کان، پێموایه ئه‌رکى سه‌ره‌کى سه‌رۆکى حکومه‌ت و کابینه‌که‌یه‌تى گفتوگۆى راشکاوانه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان بکه‌ن و نه‌ترسن له‌ره‌خنه، نه‌ک که‌ناڵ و رۆژنامه‌نووسه‌کانى خۆیان، ئه‌وانه‌ى ره‌خنه‌یان لێده‌گرن، کاربه‌ده‌ستى ئازا ئه‌وه‌یه له‌به‌رانبه‌ر ره‌خنه‌کانى بوه‌ستێته‌وه و دابنیشێت و وه‌ڵامیان بداته‌وه. هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى رابردوو سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌په‌رله‌مان له‌به‌رانبه‌ر قسه‌یه‌کى سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ وتى ئێمه خه‌ڵک ده‌نگى پێداوین و ده‌نگیان به‌ئێوه نه‌داوه، فه‌رموون له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتوو با خه‌ڵک ده‌نگتان بداتێ، ئه‌م قسه‌یه حساب نه‌کردنه بۆ ئۆپۆزسیۆن یان بێ منه‌تییه؟ رێبوار حه‌مه‌د: جارێ، یه‌که‌م هه‌موو که‌سێکى وشیار ده‌زانێت له‌کوردستان چ جۆره هه‌ڵبژاردنێک کراوه، هه‌موو که‌س ده‌زانێت رێژه‌ى ده‌نگه ته‌زویرو راسته‌کان چه‌نده، هاووڵاتى وشیار ده‌زانێت چۆن ده‌نگه‌کانى ساخته‌کارى پێکراوه‌و چۆن کڕدراوه‌و ئیراده‌ى زه‌وتکراوه، چۆن له‌ڕێگاى هێزه‌کانى ناوخۆ ساخته‌کارى گه‌وره کراوه، له‌ڕێگاى حزب و ده‌زگاکانى له‌شکرێک ده‌نگده‌ر دوو ده‌نگ و سێ ده‌نگیان داوه، هیچ که‌س ناتوانێت نکۆڵى له‌و ساخته‌کارییانه بکات، له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان له‌هه‌ڵبژاردنه یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کان له‌سه‌ر ئاستى عێراقیش له‌دوایین هه‌ڵبژاردندا ساخته‌کارییه‌که‌ى به‌جۆرێک بووه، له‌سه‌ر ئاستى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئیقرارى ئه‌وه‌کرا ساخته‌کارییه‌کى یه‌کجار گه‌وره کراوه، بوو به‌بابه‌تى کۆبوونه‌وه‌کانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، له‌به‌رئه‌وه هه‌موو هاووڵاتییه‌کى وشیار واقیعى هه‌ڵبژاردن ده‌زانێت. هێزه حومکڕانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌گه‌ر مافیان هه‌بێت شانازى به‌هه‌رشتێکه‌وه بکه‌ن، مافى ئه‌وه‌یان نییه شانازى به‌وه‌وە بکه‌ن ده‌نگى زۆرینه‌ى هاووڵاتیانیان هێناوه، هه‌میشه وتوومانە حه‌جمى راسته‌قینه‌ى هه‌ردوو هێزى حوکمڕانى کوردستان کاتێک ده‌رده‌که‌وێت که پارتى له‌سلێمانى زۆرینه بێنێت شوێنى قه‌ڵه‌مڕه‌وى خۆى نییه، حه‌جمى راسته‌قینه‌ى پارتى له‌پارێزگاى سلێمانیه، حه‌جمى راسته‌قینه‌ى یه‌کێتى نیشتیمانى له‌پارێزگاکانى هه‌ولێرو دهۆکه، ئه‌مه واقیعێکى حاشاهه‌ڵنه‌گره، ده‌مێکه وتوومانه ئه‌م حزبانه به‌شێوه‌یه‌کى رێکخراو هه‌وڵده‌ده‌ن هاووڵاتى بێ‌ئومێد بکه‌ن له‌ده‌نگدان و په‌رله‌مان و بێ‌ئومێدى بکه‌ن له‌وه‌ى ئه‌م دامه‌زراوانه بتوانن گۆڕانکارى بکه‌ن. سه‌رۆکى حکومه‌ت و کابینه‌که‌ى له‌به‌رانبه‌ر نه‌ک چه‌ند فراکسیۆنێکى ئۆپۆزسیۆن و چه‌ند کورسیه‌کى په‌رله‌مانى، ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ک کورسى په‌رله‌مانى ئۆپۆزسیۆن هه‌بێ که ره‌خنه ده‌گرێت، ده‌بێت وه‌ڵامى مه‌نتیقى بده‌نه‌وه، وه‌ڵامى مه‌نتیقیش ئه‌وه‌یه مادام تۆ زۆرینه‌ى خۆ مافى گه‌نده‌ڵیت نیه، مافى ئیحتیکارى داموده‌زگاکانى ده‌وڵه‌تت نییه، ماده‌م زۆرینه‌ى مافى ئه‌وه‌ت نیه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌ویستى خۆت له‌سه‌دا (21) ببڕیت، ده‌بێ حکومه‌تى زۆرینه بێت و فراکسیۆنى ئێمه‌و ئه‌وانه‌ى تریش ره‌خنه‌یان له‌کابینه‌و حکومه‌ته‌که‌ش، ره‌خنه‌یه له‌گه‌نده‌ڵى و مافى فه‌رمانبه‌ران و ره‌خنه‌یه له بێ موچه‌یی، خۆ ره‌خنه‌یه‌ک نیه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیى حزبی. هاوڵاتى: عه‌لى باپیر، ئه‌میرى کۆمه‌ڵ سه‌ردانى به‌غدای کرد بۆ گفتوگۆکردن بوو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى هه‌رێم و عێراق یا گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پێکهێنانى هاوپه‌یمانێتى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عێراق؟ رێبوار حه‌مه‌د: ئه‌م سه‌ردانه‌ى به‌ڕێز ئه‌میرى کۆمه‌ڵ درێژکراوه‌ى هه‌مان ئه‌و زنجیره سه‌ردانانه بوو که له‌ماوه‌کانى رابردوودا وه‌فدى کۆمه‌ڵ چووه‌ته به‌غدا، ئێمه هێزێکین له‌به‌غداو فراکسیۆنێکمان هه‌یه‌و کۆمه‌ڵێک په‌یوه‌ندى سیاسییمان هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌کان، به‌شێکى بۆ تۆکمه‌کردنى په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌کانمان بووه، به‌شێکى دیدار بووه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له‌سه‌رۆککۆمارى عێراق و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بووه، باس له‌ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان کراوه به‌رئه‌نجامى ئه‌و دۆخه خراپه‌ى له‌هه‌رێمى کوردستان هه‌یه‌و به‌رئه‌نجامى ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌و ئه‌و ناشه‌فافیه‌ته‌ى که له‌په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا هه‌یه، به‌ر ئه‌نجامى ئه‌وه‌ى رێککه‌وتنێک نیه له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ئه‌وه‌ى به‌سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆک کۆمارى عێراق راگه‌یاندووه، به‌ر ئه‌نجامى هه‌موو ئه‌مانه هاووڵاتیان و موچه‌خۆرانى هه‌رێم زه‌ره‌رمه‌نده‌و باجى ئه‌وه‌ده‌دات له‌به‌غداوه شایسته داراییه‌کانى نایه‌ت، ویستى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ئه‌وه‌یه رێککه‌وتنێکى شه‌فاف هه‌بێت له‌سودى موچه‌خۆران و هاووڵاتیان بێت، موچه‌خۆر نه‌بێته ململانێى ئه‌و واقیعه سیاسییه‌ى هه‌رێم و به‌غدا. وه‌ڵامى کازمیش به‌شێکى په‌یوه‌ست بووه به‌وه‌ى ئه‌وانیش ئاگادارن له‌کوردستان چى ده‌گوزه‌رێت، پێشتریش سه‌ردانى ئێره‌ى کردووه‌و تێڕوانینى خۆى سه‌باره‌ت به‌هه‌رێم خستووه‌ته‌ڕوو، باسى ئه‌وه‌ی کردووه له‌به‌ره‌ئه‌نجامى واقیعێکى خراپى حوکمڕانى گرتووه‌ته ده‌ست له‌عێراق و نیه‌ت باشى خۆى نیشانداوه ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ربکات که له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان هه‌یه. په‌یوه‌ست به‌وه‌ڵامى پرسیاره‌که‌ى تۆش، تائێستا هیچ قسه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه نه‌کراوه‌و کۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌دواى هیچ هاوپه‌یمانیه‌تیه‌کدا نه‌گه‌ڕاوه، بارودۆخى حوکمڕانى له‌کوردستان و به‌غداش به‌جۆرێکه له‌تواناى هێزێک به‌ده‌ره بتوانێت گۆڕانکارى بکات، پێمان وایه هاوپه‌یمانیکردن رێگاى ته‌ندروسته بۆ گۆڕانکارى، کۆمه‌ڵى ئیسلامى جارێ سه‌یرده‌کات و چاوه‌ڕوانه، تائێستاش له‌ناوخۆشمان گفتوگۆمان نه‌کردووه بڕیاریشمان نییه‌و له‌سه‌فه‌رى به‌غداش هیچ له‌و رووه‌وه قسه نه‌کراوه. به‌ڵام گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌که‌ین و هاوپه‌یمانیش رێگایه‌کى کراوه‌یه بۆ ئێمه، وه‌کو کۆمه‌ڵى ئیسلامى ئه‌وله‌ویه‌ت له‌گه‌ڵ هێزه کوردستانیه‌کانه‌و ئه‌و هێزانه‌ى که تێڕوانینى هاوبه‌شمان هه‌یه‌و بۆ چاکسازیى. هاوڵاتى: کۆنگره‌ى کۆمه‌ڵى ئیسلامى دواکه‌وتووه، کۆرۆنا بووەته هۆى دواخستنى؟ رێبوار حه‌مه‌د: خۆت ده‌زانیت ماوه‌یه‌کى زۆر هه‌موو جۆره کۆبوونه‌وه‌یه‌کى گشتى و چالاکییه‌ک راگیرا، ئێمه بڕیارماندا تاتێپه‌ڕاندنى ئه‌و په‌تایه‌و که‌مکردنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کانى کۆنگره دوابخه‌ین و ماوەیه‌کى باشیش دوامانخست، له‌دوایین کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رکردایه‌تى بڕیارماندا کۆنفرانسه‌کان ته‌واوبکه‌ین، له‌چه‌ند هه‌فته‌ى رابردووش کۆنفرانسه‌کانى رانیه‌و هه‌ڵه‌بجه‌و بادینانیشمان ته‌واوکرد، ئاماده‌کارییه‌کانمان ته‌واو بووه‌و سه‌رکردایه‌تى کۆده‌بێته‌وه‌و کات و شوێنى کۆنگره‌ش دیاری ده‌کات، هیچ هۆکارێک نیه بۆ ئه‌وه‌ى له‌وه زیاتر دوایبخه‌ین، به‌تایبه‌ت ئاماژه‌کانى ئه‌و په‌تایه پێمان ده‌ڵێت به‌مزووانه کۆتایی نایه‌ت، ده‌بێت به‌خۆپارێزییه‌وه کاره‌کانمان به‌رده‌وام بێ. هاوڵاتى: هۆکار چیه سه‌رکرده‌تان له‌بادینان که‌مه خۆتان ناتانه‌وێت، یان خه‌ڵکى ئه‌وێ کۆمه‌ڵى ئیسلامى ناوێ؟ رێبوار حه‌مه‌د: لاى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ناوچه‌ى بادینان گرنگى خۆى هه‌یه، کۆنفرانسى تایبه‌تمان له‌سه‌ر چۆنیه‌تى په‌ره‌پێدانى کاروبارى کۆمه‌ڵ له‌بادینان کردووه، بڕیارمانه جیدی‌تر قسه له‌سه‌ر بادینان بکه‌ین، ئێمه پێمان خۆشده‌بوو له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و له‌په‌رله‌مانى کوردستانیش نوێنه‌رى بادینان هه‌بێت و کارى جیدیشمان بۆ کرد. هاوڵاتى: له‌عێراق و له‌کوردستانیش کاتێک حزبێک کۆنگره ده‌کات زۆربه‌ى کات هه‌ر ئه‌و که‌سه هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه که‌پێشتر سه‌رۆک و سه‌رکردایه‌تى کردووه، ئایا حزبه‌کان ناتوانن سه‌رکرده دروستبکه‌ن، ئێوه وه‌ک کۆمه‌ڵ چیتان کردووه بۆ ئه‌مه؟ رێبوار حه‌مه‌د: له‌کۆنگره‌کانى رابردووش‌دا به‌رده‌وام به‌ڕێز ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى باسى ئه‌وه‌ی کردووه‌و خستوویه‌تیه‌ته به‌رده‌م سه‌رکردایه‌تى ده‌رفه‌ت بکاته‌وه‌و که‌سێکى دیکه بێته پێشه‌وه، به‌تایبه‌تى مامۆستا عه‌لى باپیر کۆمه‌ڵێک ئیلتیزاماتى دیکه‌ى هه‌یه وه‌ک ته‌فسیرو نووسین و کۆمه‌ڵێک بوارى دیکه‌ى وه‌ک ده‌عوه‌و بانگه‌واز حه‌زى هه‌یه گرنگى به‌ئیهتیماماته‌کانى دیکه‌ى بدات، به‌ڵام ئێمه له‌ناوخۆى کۆمه‌ڵى ئیسلامى هه‌لومه‌رجى کۆمه‌ڵ و خواستى زۆرینه‌ى ئه‌ندامان و کادیرانى کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌یه که به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر به‌رده‌وام بێت وه‌ک ئه‌میر. تایبه‌تمه‌ندییه‌کى ئێمه جیاواز له‌هێزه‌کانى دیکه ئه‌وه‌یه، لاى ئێمه که‌سى یه‌که‌م به‌ڕێز ئه‌میرى کۆمه‌ڵ ته‌واو ده‌ستى ئۆرگانه‌کانى کردووه‌ته‌وه، ئه‌مه نه‌ک به‌وته‌ى خۆمان، غه‌یرى خۆشمان به‌باشى هه‌ست به‌وه‌ده‌کات مامۆستا عه‌لى باپیر ته‌واو ده‌ستى ئه‌نجومه‌نى سیاسى و سه‌رکردایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى بانگه‌وازى کردووه‌ته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌کوێ پێویستمان بووبێ ئه‌میر له‌گه‌ڵمان بووه، مامۆستاش تائێستاش هیچ له‌و رووه‌وه هیچ قسه‌یه‌کى نه‌کردووه‌و له‌کۆنگره‌کانى دیکه‌ش مامۆستا به‌دواى ئه‌وه نه‌بووه‌و خوله‌کانى دیکه‌ش خواستى ئه‌وه بووه که‌سانى دیکه بێنه پێشه‌وه‌و کاره‌کان بکه‌ن، ئه‌و قسه‌یه‌کى هه‌بووه ده‌ڵێت:» نه بۆى راده‌که‌م نه لێى راده‌که‌م»، ئه‌مه قاعیده‌یه‌ک بووه په‌یڕه‌وى کردووه. هاوڵاتى: پێشنیارێک هه‌یه که ئه‌میرى کۆمه‌ڵ جێگرى هه‌بێت له‌م کۆنگره‌یه‌وه؟ رێبوار حه‌مه‌د: کۆنگره بڕیارده‌دات له‌و باره‌یه‌وه، تائێستا پێشنیارى جێگر نیه‌و له‌ڕه‌شنوسى لائیحه هه‌یه بۆ په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده‌یه، له‌و ره‌شنووسه‌ى کۆمه‌ڵى ئیسلامى جێگرى تێدانییه، به‌ڵام هه‌موو شتێک قابیلى ئه‌وه‌یه پێشنیار بکرێت بۆ کۆنگره‌و قابیلى ئه‌وه‌یه ره‌فزبکرێ یان قبوڵ بکرێ. هاوڵاتى: پاشگرى ئیسلامى لێده‌کرێته‌وه له‌م کۆنگره‌یه، چونکه عەلی باپیر خۆشى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه؟ رێبوار حه‌مه‌د: مامۆستا پێشنیارى کردووه‌و سه‌رکردایه‌تیش قسه‌ى له‌سه‌ر کردووه‌و بۆچوونى خۆى خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام ماوه‌ته‌وه بۆ ناو کۆنگره، هه‌میشه مامۆستا عه‌لى باپیر ئه‌و پێشنارانه‌ى خستوویه‌تیه روو دوابڕیارى هێشتوه‌ته‌وه بۆ راى زۆرینه که چ بڕیارێکى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن. هاوڵاتى: ئه‌ردۆغان ده‌ستى خستووەته ناو چه‌ندین وڵاته‌وه وه‌ک هێزێکى ئیسلامى ره‌فتار ده‌کات، قسه‌تان چیه له‌سه‌ر ئه‌و له‌شکرکێشیانه‌ى ده‌یکاته‌سه‌ر کوردستان؟ رێبورا حه‌مه‌د: هه‌میشه به‌ڕوونى وتوومانه هه‌موو پێشێلکردنێکى سیادى عێراق و هه‌رێمى کوردستان‌مان ره‌تکردووه‌ته‌وه، هه‌موو ته‌داخولێکى هه‌رێمى هه‌ریه‌که له‌وڵاتانى ناوچه‌که‌و ده‌وروبه‌رى بیکه‌ن لاى ئێمه ره‌فزه، سیاده‌ى هه‌رێمى کوردستان یه‌که‌م له‌ڕووى ده‌ستوورییه‌وه ئه‌رکى حکومه‌تى عێراقه خاکى هه‌رێم بپارێزێت، پاشان ئه‌رکى حکومه‌تى هه‌رێمه سیاده‌ى بپارێزێت و رێگه‌نه‌دات ته‌داخولات و له‌شکرکێشى بکرێت به‌هه‌ر بیانویه‌که‌وه داگیربکرێ، پارتى کرێکارانیش تایبه‌تمه‌ندى کوردستان بپارێزن و هه‌لومه‌رجێک نه‌ڕه‌خسێنن بیانوو بده‌نه ده‌ست نه‌یاره‌کان. هاوڵاتى: به‌س وه‌ڵامم وه‌رنه‌گرت سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌ردۆغان به‌ناوى پارتێکى ئیسلامییه‌وه ئه‌و کارانه ده‌کات؟ رێبوار حه‌مه‌د: ئه‌مانه وڵاتن، به‌پێى سیستمێک حکوم ده‌که‌ن که‌درێژکراوه‌ى (100) ساڵ زیاتره، ئه‌م وڵاته له‌ڕابردوو مێژووه‌که‌ى دیاره چى کردووه، ئه‌مه په‌یوه‌ندى به‌پارتێکى ئیسلامى و نائیسلامییه‌وه نییه، په‌یوه‌ندى به‌و سته‌مه مێژووییه‌وه هه‌یه که له‌کورد کراوه له‌هه‌ر چوار پارچه‌که‌ى کوردستان. ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌ڕاشکاوى له‌هه‌موو کۆبوونه‌وه‌و دیداره‌کانى وتوویه‌تى ئێمه دژى هه‌موو جۆره له‌شکرکێشیه‌کین و وتوویه‌تى ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکه‌ن ده‌بێت له‌وڵاتانى خۆتانه‌وه ده‌ستپێبکه‌ن، وه‌ڵامى ئه‌وانیش نایانه‌وێت و ئیراده‌یان نییه‌و ئه‌و ویسته‌یان نیه کێشه‌ى کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن. هاوڵاتى: له‌ئێستادا هه‌ست به‌ئاڵۆزییه‌ک ده‌کرێ له‌په‌یوه‌ندى نێوان کۆمه‌ڵ و پارتیدا، به‌تایبه‌تى دواى کێشه‌که‌ى سۆران عومه‌ر، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کێتى باشه ئه‌مه ته‌کنیکه یان تاکتیکه؟ رێبوار حه‌مه‌د: ئێمه هێزێکى ئۆپۆزسیۆنین و هه‌ڵوێستمان روونه له‌سه‌ر دۆخى حوکمڕانى، ئه‌و سیستمه‌ى په‌یڕه‌وى ده‌کات، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه قووڵه‌ى که‌هه‌یه، هه‌ڵوێسته‌کانمان له‌سه‌ر ئه‌مانه روونه، ئه‌م خوله‌و خولى پێشووتریش به‌یه‌ک ئاراسته‌و یه‌ک ئاست هه‌ڵوێستى خۆمانمان وتووه. ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ى ئێمه ئه‌گه‌ر کاریگه‌رى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانى ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نێکى سیاسى دروستده‌کات، ئه‌وه ئێمه نین هێزێکى سیاسین و هه‌ڵوێسته‌کانمان روونه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌مان، په‌یوه‌ندیه‌کانمان ئاڵۆز بکات، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ى به‌رانبه‌رمانن، پارتى دیموکراتى کوردستانه، یه‌کێتى نیشتیمانیه، هێزێک هه‌یه هه‌ڵوێسته‌کانت ته‌قه‌بول ده‌کات و ئاسایی وه‌ریده‌گرێت، هێزێکى واش هه‌یه ساردوسڕى دروستده‌کات و له‌هه‌ندێ قۆناغیش گه‌رموگوڕیى ده‌کات، ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه‌کان وه‌کو یه‌ک مامه‌ڵه ده‌که‌ین. هاوڵاتى: بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش له‌حکومه‌تى هه‌رێم به‌شداره ئایا ره‌خنه‌کانتان ئاراسته‌ى ئه‌وانیشه؟ رێبوار حه‌مه‌د: ئێمه که ره‌خنه‌مان له‌م کابینه‌یه گرتووه، به‌بێ ناوهێنان ره‌خنه‌مان گرتووه دۆخى حوکمڕانى هه‌رێمى کوردستان هه‌ردوو پارتى ده‌سه‌ڵاتدار که پارتى و یه‌کێتییه، به‌رپرسى یه‌که‌من و واقیعى هه‌رێمى کوردستان هه‌موو که‌سێکى ئاسایی ده‌زانێت، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى که‌به‌شدارن به‌رپرسیاریه‌تیان ده‌که‌وێته سه‌رشان، ئێمه له‌کابینه‌ى پێشوو که‌به‌شداربووین له‌حکومه‌ت، که‌زانیمان ناتوانین ئه‌رکى سه‌رشانمان جێبه‌جێ بکه‌ین، کشاینه‌وه.
ھاوڵاتی سەلاحەدین بەھادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند "یەکگرتوو مشروعی هیدایەتە و بۆ خزمەتی دینی خەڵک و ئینجا خزمەتکردنی خەڵک هاتووە". ئەو واتەنەشی له شاری زاخۆی وت لەبەردەم ئەندامانی حزبەکەی. بەپێی راگەیەنراوی نووسینگەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، لە وەتەکانیدا وتویەتی "گرنگە هەمووان بەیەک دەست بچینە ژێرباری خزمەت و ئەرکەکانی خۆمان رایی بکەین و ئێمە حزبێکی تەقلیدی نین و دەمانەوێت زۆرترین خەڵک رێنمونی بکەین وبۆ دەستگرتن بە بەهاباڵاکانەوە و لەگەڵ هەموو جیاوازیەکان دەژین و یەکگرتوو مشروعی هیدایەتە و بۆ خزمەتی دینی خەڵک و ئینجا خزمەتکردنی خەڵک هاتووە". جه‌ختى کرده‌وه له‌وه‌ى که ئه‌رکى حکومه‌ته چاکسازى ڕیشه‌یى بکات وهاوڵاتیان لە بێ ئومێدی و دڵەراوکێ نەجات بدات.
هاوڵاتی، لاڤین مەحمود پۆلیس دەڵێت پێدەچێت شێرەکەی بازیان کەفەیسبوکی تەنیوە، لەباخچەی سەرمایەدارێک هەڵهاتبێ، یان بەرەڵاکرابێ، چونکە بۆیان بەخێونەکراوە، رێکخراوێکی سروشتی رەخنە دەگرێت لەشێوازی گەڕان بەدوای شێرەکەدا لەڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە لەکاتێکدا تیمی ڤێتەرنەرییان لەگەڵ نەبووە. دوای ئەوەی پیاوێکی بەتەمەن لەگەڵ هاوژینەکەی لەگوندی چاڵەڕەشی سنوری شارۆچکەی بازیان شێرێک دەبینن هەرزوو پۆلیسی دارستانی لێ ئاگادار دەکەنەوە، دواتر پۆلیسی دارستان لەڕێگەی فڕۆکەوە دەگەڕێن بۆ شێرەکە، ماوەی چەند رۆژێکە ئەم بابەتە بۆتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و لەلایەن هاووڵاتیانی ناوچەی سنوری بازیان ترسی دروستکردووە. هێمن کەمەرخان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێکیدا بە‌هاوڵاتی وت «تائێستا نازانین ئەم شێرە لەکوێیە، بەڵام بەپێی بوچوونەکانی خۆمان ئەگەری هەیە هی سەرمایەدارێک بووبێت لەباخی ئەو هەڵهاتبێت». شایەتحاڵەکان بەپۆلیسی دارستانیان وتووە شێرەکە فێری دەستەخۆری بووە هاوشیوەی ئاژەڵی تری ماڵی، بۆیە پۆلیس پێیوایە کە پێدەچێت شێرێکی دڕندە نەبێت و ماڵی بێت. هێمن باسی لەوەشکرد کەئاگادارن لەسنوری دهۆک و سلێمانی سەرمایەدار هەیە کە باخی هەیەو پێدەچێت ئاژەڵی پڵنگ یان شێریان کڕیبێت بۆ بەخێوکردن. رێکخراوێکی سروشتی رەخنە دەگرێت لەشێوازی گەڕان بەدوای شێرەکەدا لەڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە جگە لەو پیاوە جوتیارەی کە دەڵیت لەنزیک بازیان بینیویەتی، بەپێی وتەی پۆلیس دارستان رۆژێک دواتر کەسێکی تر لەگوندەکانی نزیک تەیناڵ لە رۆژئاوای سلێمانی گوێی لەنەڕەی بووە، ئەوە تەنها دوو بەڵگەیە کە پۆلیس پشتی پێ دەبەستێت. هێمن کەمەرخان وتی «تاوەکو ئێستا لەگەڕانداین و مەفرەزەکانمان بەدوایدا دەگەڕێن، دووبارە بەکۆپتەرەکە خۆم جارێکی تر بەدوایدا دەگەڕێم، ئێمە بەردەوام کێو‌ماڵی ئەو شوێنانە ئەکەین کەئەگەری هەیە شێرەکەی لێبێت». ئەگەرچی هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی شاخاوییە بەڵام کەمتر گیانداری دڕەندەی لێیە بەوپێیەی خەڵکی هەمیشە لەناوچەکاندا نیشتەجێبوون، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا پڵنگ دەرکەوتوون. بۆ یەکەمجار لەساڵی 2011 پڵنگێکی دەگمەن لەو کامێرایانەدا دەرکەوت کەڕێکخراوی سروشتی عێراق ریکۆردی کردبوو، دوای گەڕانێکی زۆر لەڕێگەی کامێرای جێگیرکراو بۆ دۆزینەوەی ئاژەڵی کێوی لە یاکانی کوردستان، دوای چەند ساڵێک یەکێ لەو پڵنگانە بەکوژراوی لەناوچەی چیای پیرەمەگرون دەدۆزرێتەوە. پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت لەسنووری بەڕێوبەرایەتیەکەیان پڵنگ بوونی هەیەو رووی لەزیادبوون کردووە، بەڵام جاری یەکەمە کە دەبیستن لەم سنورەدا شێر هەبێت، هەروەها پڵنگ لەسنوری گوندی گلیانە لەسنوری هەڵەبجەو قەرەداغ و پیرەمەگرون بینراون. لەچەند مانگی رابردوودا پڵنگێک لەپیرەمەگرون کوژرا دوای ئەوەی هاووڵاتیەک زیان بەر مەڕوماڵاتەکەی کەوتبوو لەناوچەکە زەهری کردبوو بەپارچەیەک گۆشتەوە بۆ گورگەکان، بەڵام پڵنگەکە خواردبووی. هێمن کەمەرخان وتی «هەندێک لەو سنورانەی کەگومان دەکرێت هەندێک لەو ئاژەڵانەی لێدەژیت ناومان ناون ئاژەڵی شەرمن، تەنها لەکاتی شەودا بۆ نێچیرەکەی خۆی دەردەچێت، ئەویش خۆی دەپارێزێت لە دەستی مرۆڤەکان، هیچیان زەرەروزیانیان بەر هاووڵاتی نەگەیاندووە، تەنها گورگ و ئەو پڵنگەی لەو سنورەدا کە باسمکرد مەڕوماڵاتی خواردبوو». رێکخراوی سروشتی عێراق لە 2004ەوە دامەزراوەو لە ٢٠٠٧-ەوە لەکوردستاندا کاردەکەن و لەساڵی ٢٠١١ بۆ یەکەم جار وێنەی پڵنگیان ریکۆرد کرد لەسنووری پارێزگای سلێمانی. هانا ئەحمەد رەزا، بەڕێوەبەری پڕۆژەی پاراستنی گیاندارە شیردەرەکان لەڕێکخراوی سروشتی عێراق بە هاوڵاتی وت «دیارە ئەم شێرە سروشتیی نیە، یان لەباخچەی کەسێکەوە هەڵهاتووە، یاخود ئەو کەسەی خاوەنی بووە چیتر نەیتوانیوە بەخێوی بکات بەهۆکاری ئەوەی شێر پێویستی بەخواردنی زۆرە، یان کە حەجمی گەورە دەبێت رەنگە مەترسی زیاتر بێت بۆ خاوەنەکەی و کەسێکیان نەدۆزیبێتەوە رایبگرێت و چەندین هۆکاری شاراوەی تریش هەیە کەئێمە نایزانین». وتیشی «خەڵکەکە زۆر دڵنیان لەوەی کە بینیویانە شێرە، ئەگەر وابێت چەندین لێکەوتەی لێ دەبێتەوە، یەکێک لەوانە مادام فڕۆکە جوڵێنرابوو نەدۆزراوەتەوە، دیارە شێرەکە توانای ئەوەی هەیە خۆی بشارێتەوە یاخود ئەوانەی گەڕاون نەیانزانیوە پشکنینەکە بکەن، بۆیە نەدۆزراوەتەوە». هەروەها وتی «هەموو گیانەوەرێک ئەگەر دەستەمۆش بکرێت توانای ئەوەی هەیە پارێزگاری لەخۆی بکات و لەهەر شوێنێک هەست بەمەترسی بکات پەلاماردەدات، چارەسەری ئەوەی کە بگیرێت و بەڕەڵا بکرێتەوە لەشوێنێکی دوورەدەستدا، ئەوە چارەسەر نیەو ناشبێت بکرێت، چونکە ژینگەی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بۆ شێر گونجاو نیە.» ئاماژەی بەوەشکرد «هەر گیانەوەرێک دەستەمۆ بکرێت پێویستە لەسەر ئەوکەسە کە خواردنی بۆ بهێنێت، چیتر کە لەسروشتدا نەبووبێت فێر نەکراوە کە چۆن راوی خواردن بکات، لەبەرئەوەش کەخواردنی ئەمان گۆشتە بەتەنها ئاسان نیە بمێننەوە، یان بەبێ ئەوەی خواردنێکیان دەستبکەوێت بژین، ئەگەر برسی بێت ئەگەری هەیە ببێتە کێشە، رەنگە بچێتە ناو ماڵەکانەوە بۆ ئەو ئاژەڵانەی خەڵکەکە رایانگرتووە، لەوکاتەدا بەرکەوتەی لەگەڵ خەڵکەکەدا دەبێت و ئەوە خۆی مەترسییە، ئەگەریش خواردنی دەستنەکەوێت مردار دەبێتەوە». جەختی لەوەشکردەوە کەپێویستە گرتنی ئەو شێرە بەشێوەیەکی زانستی بێت و نەبێتە سترێس بۆ شێرەکە، «ئەگەر بدۆزرێتەوە ئەو تیمی فڕۆکانە‌ی کە دانرابوو زۆر هەڵەبوو، لەبەرئەوەی تیمی ڤێتەرنەرییان لەگەڵدا نەبوو، ئەگەر شێرەکەیان بدۆزیایەتەوە من نازانم کە چیان دەکرد، یەعنی تەقەیان لێدەکردو دەیانکوشت یان شەبەکەیان بۆ فڕێدەدا». وتیشی شیوازی گەڕانەکە بەدوایدا «هەڵە بووە» چونکە ئەگەر سترێسی بۆ دروست بکرێت رەنگە مرداربێتەوە. رەخنەشی لەوەگرت کەتیمەکە پزیشکی ڤێتەرنەرییان لەگەڵ نەبوو بۆ بێهۆشکردن. هەروەها وتی «سەیرم لێدێت لەیەکەم رۆژ کۆپتەریان بەرزکردۆتەوە، ئیتر ئێستا هیچ هەواڵێکی تر نیە». وتیشی «ئێمە وەک رێکخراوی سروشتی عێراق چەندین دەورەمان کردۆتەوە بۆ پسپۆڕانی ڤێتەرنەری مامۆستای زانکۆی ڤێتەرنەری کە چۆن گیانەوەری کێوی بێهۆش بکەن». شێر (١٠ بۆ ١٥) رۆژ دەتوانێت بێ خواردن بژێت، هانا وتی «ئەگەر خواردنیش بخوات دەبێت خەڵکی سنورەکە بزانێت کە ئاژەڵیان خوراوەو لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربکەن، تەنها چارەسەر بۆ ئەوەی ئەو شێرە بگیرێتەوە ببرێتە کوێ، ئەوە نابێت بگەڕێنرێتەوە سروشت». بەوتەی رێکخراوەکە شێر لەساڵی (50)کانیشەوە لەعێراق و کوردستان نەبینراوە، چونکە ژینگەکەی لەبار نیەو حەزیان لەشوێنی نزماییەو چاویان دورببینێت بۆ بینینی نێچیرو شوێنکەوتنی نەک کەژو کێو. ئەو رێکخراوە ماوەی چەند ساڵێکە کامێرای جێگیر دادەنێن بۆ بینینی گیاندارە دەگمەنەکان. سەربارەت بەکامێرای جێگیرکراو بۆ ئاژەڵە کێوییەکان هانا وتی «لەبەرئەوەی گیاندارەکە سەری لێتێکچووە بەردەوام ئەڕوات ئەگەر کامێرای شاراوەشی بۆ دابنێیت ئەوە زەحمەتە بگەڕێتەوە، ئەگینا کامێرای شارەوامان هەیەو بەردەوام دەبێت چاودێری بکرێت و رەنگە کامێراکانیش بدزرێن، ئێمە بەکامێراکانمان نزیکەی (١٥) جۆر شیردەرمان وێنە گرتووە لەهەرێم و عێراقیش تەنها گیانەوەری پشیلەی حەجم گەورە پڵنگە». نۆ ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکم جار توانرا وێنەی یەکەم بڵنگ بگیرێت لەلایەن رێکخراوێکی تایبەت بەگیانداران لەناوچەی قەرەداغ. سەبارەت بەو پڵنگەی پیرەمەگرون کە لەماوەی رابردوو کوژرا، وتی «ئەو پڵنەگەش رەنگە هەواڵەکە وا دیاربێت کە یەکەم جارە پڵنگ دۆزرابێتەوە بەڵام بۆ شاخی پیرەمەگرون یەکەم جارە پڵنگمان ریکۆرد کردبێت هەتا نەشگەڕێیت نازانیت چەنێک هەیە، بەتایبەت پڵنگی نێرە ماوەی دوورودرێژ دەڕۆن و لەیەک شوێن بەتەنها نامێننەوە» وتیشی «ئەمانە رەنگە تەنها پیایدا رۆشتبن نەمابنەوە، ئاسان نیە بێ بەدواداچوون بڵێیت ئەم پڵنگە هی پیرەمەگرونە، رەنگە لەشاخی ترەوە هاتبێت، دەمێکە دەزانین لەزنجیرە چیای ئاسۆس خەڵک پڵنگیان بینیوە گوێیان لێببوە، لەبەرئەوە پڵنگ خواردنی سەرەکی ئاژەڵی کێوییەو لەهەر شوێنێک ئاژەڵی کێوی هەبێت بەتایبەتی دارستانی چرو بەردەڵانی سەختی لێبێت ئەگەری هەیە کەپڵنگیش بەکاری بهێنێت و پیایدا بڕوات و بۆ مێینە بگەڕێت، بەڵام نا‌توانیت بێ داتا بڵێیت کە لەوێ دەمێنێتەوە».
ھاوڵاتی موراد قەرەیەڵان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەریی پەکەکە، لەبارەی جوڵەی هێزەکانی پەدەکە لە هەفتانین ئاماژەی بەوەکردووە، لەهەر شوێنێک بارەگای گەریلا هەبێت ئەوان بارەگا لە بەرامبەریدا دروست دەکەن، ئێمە ئەزانین ئەوان ئامادەکاریی بۆ شەڕ دەکەن، بۆیە دەمانەوێت بۆچوونی کاک مەسعود لەسەر جوڵەی هێزەکانینان و شەڕی براکوژیی بزانین، دەشڵێت: ئێمە ئامادەین ناکۆکییەکانمان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین، من بە ئاشکرا بانگ دەکەم دەمەوێت ڕێگا لە ڕوودانی شەڕ بگرم. ئەندامی کۆنسەی بەرێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیڵان لە بەرنامەیەکی تایبەتی ئەمڕۆی ستێرک تیڤیدا قسەی کرد و سەبارەت بە پێشکەوتنەکان لە باشوری کوردستان هەڵسەنگاندنی گرینگی کرد . قەرەیڵان ڕایگەیاند؛ هاوکاری سیخوڕی و پەیوەندییەکانی پەدەکە لەگەڵ تورکیا، خزمەت بە گەلی کورد ناکات و تەنانەت لە خزمەتی پەدەکەش دا نییە. قەرەیڵان سەبارەت بە جمووجۆڵی پەدەکە لە هەرێمەکانی هەفتانین، مەتینا، گارە و هەندێ شوینی دیکەی سەر بە بادینان هەڵسەنگاندنی کرد و وتی: هێزەکانی پەدەکە دەستیان بە جمووجۆڵ کردووە و لە پێگەیەکدا، کە ئامادەکاریی بۆ شەڕ دەکەن، ئەگەری چاودێریی و زانیاریی وەرد و جدیمان سەبارەت بەم دۆخە نەبوایە، ئەوا ئێمە هەموو کاتێک خۆشبینانە تەماشای دۆخەکە دەکەین و وامان نەدەوت، کاتێ تەماشا دەکەین، دەبینین بە ڕاستی ئامادەکاریی دەکەن، باشە ئامادەکارییانە ئامانجی چییە؟ لە هەر شوێنێ خاڵێکی ئێمە هەبێت، دەیانەوێ لەو شوێنە هێز جێگیر بکەن، لە کوێی لە نێوان دوو هێزی ئێمەدا ڕێگایەکی هاتووچۆ هەبێت، دەیانەوێ پایەگاییەکی سەربازیی درووست بکەن، نیەتیان لەو کارە چییە؟ داگیرکاریی تورکیا لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا کۆنسێپتێکی نوێی ئامادە کرد، ئێستا بە زێهنیەتێکی نوێ جمووجۆڵ دەکات، ئەوەی ئێستا لە تورکیا دا دەسەڵاتدارە ئاکەپە نییە، بەڵکو پارتی نەتەوەپەرەست، مەهەپە یە، فکر و ڕامانی مەهەپە لە تورکیا لە دەسەڵات دایە و ئەوان بیری پانتورکیزم بە ئەساس وەردەگرن، نایانەوێت بێجگە لە تورکەکان هیچ کەسێکی دیکە پێگەیەکی هەبێت، خاوەن فکرێکی شۆڤێنیست و نەژادپەرەستی تۆخن، بەو شێوەیە خۆیان بە سەر کوردستان دا دادەسەپێنن، پێویستە مرۆڤ وشیار بێت. موراد قەرەیڵان لە بەردەوامی هەڵسەنگاندنەکاندا ڕایگەیاند: لە دوای ئەوەی سەرکردەی ئێمە لە ئاکامی پیلانگێرییەکدا ئەسیر کرا، ئێمە بۆ ماوەی پێنج ساڵ شەڕمان ڕاگرت، لەو کاتەدا دەوڵەتی تورکیا پەیوەندی خۆی لەگەڵ باشوری کوردستان ڕاگرت، تەنانەت پەیوەندی لەگەڵ باشوریان کرد بە هێڵێکی سوور. دەوڵەتی تورکیا کاتێ ساڵی ٢٠٠٨ لە بەرخۆدانی زاپ دا تێکشکا، جارێکی دیکە هێڵە سوورەکانیان هەڵگرت، دەبێت لە بیرمان نەچێت گەلەکەمان لە هەرێمی ئامێدییە ڕەنجێکی گەورەیان بۆ سەرکەوتنی بەرخۆدانی زاپدا و خۆیان خستە بەر تانکەکانی دەوڵەتی تورکیا، دەوڵەتی تورکیا لە کاتی ڕێفراندۆمدا جارێکی دیکە بە هاوکاریی ئێران و عێراق نەیانهشت کوردان بە ئامانجیان بگەن، پێویستە هەموو کاتێک ئەو ڕاستییە دووبارە بکرێتەوە، ئەگەری ئێمە وەکو پەکەکە نەبین، تورکەکان هێرش دەکەنە سەر هەولێر و ناهێڵین کوردان هیچ دەسکەوتێکیان هەبێت، بەڵام لە بەر ئەوەی ئێستا پەکەکە پاراستنی هەموو شوێنێک دەکات، ئەویان بە ئامانج گرتووە، دیسان دوژمن لە هەموو قسە و باسەکانیان بە ڕاکشاو دەڵێن؛ کورد نییە و هیچ مافێکیان نییە. موراد قەرەیڵان لە بەردەوامی هەڵسەنگاندنەکان دا ڕایگەیاند؛ شانۆییەکی جیهانی کە بە زۆر زمانی پیشان دراوە، کاتێک شانۆگەران ویستان بە زمانی کوردی پیشانی بدەن، قەدەغەیان کرد، لە کتێبێکی پۆلی هەشتەم دا لە شوێنێک دا باسی کوردان کرا، دەسبەجێ کۆییان کردەوە و پێچایانەوە، یانێ هەرچی ناوی کوردی پێوە بێت قەبووڵی ناکەن، ئەوان دەیانەوێ کوردان قڕ بکەن، ئەوان تەنیا دوژمنایەتی پەکەکە ناکەن، بەڵکو دەیانەوێ کورد لە ڕیشەوە دەربێنن و لەناوییان ببەن، ئەو زێهنیەتەی ئێستا لە تورکیا سەردەستە، زێهنیەتێکی ئاوەهایە. ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە دەڵێت؛ جارێکی دیکە دەمەوێت جەخت لە سەر ئەوە بکەمەوە کە پەیوەندیی، هاوبەشی و دانووستاندنە سیخورییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و تورکیا لە خزمەتی گەلی کورد دا نییە، تەنانەت خزمەتی بە پەدەکەش ناکات، ئیمکانی هەیە بە شێوەی کاتی لە خزمەتیاندا بێت، بەڵام ئەم هەڵسووکەوتە سەرجەم کوردان دەخاتە مەترسییەوە، یانێ ڕەوشێکی هێندە هەستیار و بەو ڕادەیە بێ مانا لە ئاردایە، چونکە ئەوان سەرجەم کوردانیان بە ئامانج گرتووە، کەچی بەشێک لە کوردان پەیوەندی دۆستانەیان هەیە لەگەڵیان، لە ئێستا ئێمە لە دژی دۆخێکی وا بەرخۆدان دەکەین و ئەم بەرخۆدانە لە سەرناوی کوردان بەڕێوە دەبەین، بە لانی کەم، دەورو تەنیشتمان لێمەگرن، بەڵکو پشتیوانمان بکەن. مژارێکی دیکە ئەوەیە، کە هەندێ لە کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی دەڵێن؛ پەکەکە خۆی وەکو ئاڵتەرناتیڤی حکومەتی هەرێم دەبینێت”، شتێکی بەو شێوەیە نییە، نازانم ئەو شتەیان لە کوێوە هێناوە، گەلۆ بۆ قانێعکردنی بەرانبەرکانیانە، یان بە ڕاستی باوەڕیان بەو قسەیە هەیە، بە تەواوەتی نازانرێت، دەبێ هەمووان بزانن ئەو قسانە هیچ بناغەیەکی ڕاستی نییە، وەزیری دەرەوەی تورکیا جارێک وتی؛ پەکەکە دەیەوێت هەولێر داگیر بکات، حکومەتی هەرێم، دەسکەوتێکی گەلی کوردە، ئەو دەسکەوتە لە ئاکامی دەیان ساڵ تێکۆشان‌دا بەدەست هێندرا، لە ئاکامدا ئیرادەیەکی گەل لە ئارادایە، ئێمە بۆچی خۆمان بە ئاڵتەرناتیڤی ببینین، ئەوە ڕاست نییە و شتێکی بێ بناغەیە. ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند: لە هەر کوێی ڕووداوێک ڕوو بدات، دەسبەجێ دەڵێن ئەوە پەکەکە ئەنجامی داوە، کە بەرێوەبەری ئاسایشی سەرزەرێ کوژرا، دەسبەجێ وتیان کە پەکەکە کوشتوویەتی، ئەنجومەنی ئاسایشی باشور، دەقاودەق بەو شێوەیە لێدوانیان بڵاو کردەوە، زۆر عەجایەب بوو بۆ ئێمە، ئێمە ڕادەگەیەنین لە دژی هیچ بەرپرسێکی باشوری کوردستان یان ڕێکخستنەکانی باشوری کوردستان بڕیاری چالاکی کردنمان نییە، من بە شێوەیەکی فەرمی ڕادەگەیەنم کە بڕیارێکی بەو شێوەیەمان نییە، ئەوان هێندە بە دڵنیاییەوە لێدوانیان بڵاوکردەوە کە ئێمەش کەوتینە گومانەوە و وتمان گەلۆ ئەو گرووپە هەڤاڵەی ئێمە، کە لەوێن ئیمکانی هەیە شتێکی وایان کردبێت، بۆیە ئێمە لێکۆلینەوەمان کرد و دڵنیا بووین، کە کاری ئێمە نەبووە، ئەوان گەر بەڵگەیەکیان هەیە لەو بارەیەوە با بڵاوی بکەنەوە، بەڵام شتێکی بەو شێوەیە نییە، دوژمن دەیەوێت ئێمە لە دژی یەکدی بەکار بێنێت، لێرەدا گێرەشێوێنییەک لە ئارادایە، دەبێ بزانین کە دوژمنانمان کاتێ کوردان لە دژی یەکتر شەڕ بکەن، ئەوە دەکەنە ئامرازی پروپاگەندەیەکی ستراتیژیک و دەیانەوێ بەو شێوەیە ستراتیژی خۆیان سەرخەن، هەتا ئێستا کوردان لە شەڕی ناوخۆیی دا هیچ دەسکەوتێکیان بە دەست نەهێناوە، ئەمە ڕاستیییەکی ڕوون و ئاشکرایە، ئیمکانی هەیە لە ساڵانی ١٩٩٠کان و بەر لەوە هەندێ ڕێکخستن سودیان لە شەڕی ناوخۆیی وەردەگرت، بەڵام لە ئێستا دا دەرفەتی شتێکی بەو شێوەیە نییە، بۆ چی نییە؟ چونکە ئێمە لە سەدەی بیست و یەکەمین داین، ئێستا گفتوگۆی لەسەر سەرلەنوێ دیزاین کردنەوەی هەرێمەکە لە ئارادایە، لێرە باس لەوە دەکرێت کوردان لە کوێدا جێگا بگرن، یان جێگا نەگرن، سەردەمێکی وەهایە کە چارەنووسی کوردان دەسنیشان دەکات، گەر گەلی کورد لە ئێستا توشی شەڕێکی ناوخۆیی ببێت، لەلایەنی ستراتیژیکەوە دەیدۆڕێنێت، ئەمە زۆر گرینگە ئێمە بەو شێوەیە بیر دەکەینەوە، ئێمە بۆ دۆزی گەلەکەمان هەموو ڕۆژێک نرخی گەورە پێشکەش دەکەین، ئەگەری شەڕێکی ناوخۆیی ڕووبدات، ڕەنجی سەرجەم گەلەکەمان لە باشور، باکور و ڕۆژئاوا بە فیڕۆ دەڕوات، ئێمە بە ساکاری مامەڵە لەگەڵ ئەم مژارەدا ناکەین، ئێمە ئاگادارین کە هێزەکانیان خستووتە جووڵە و لە پێگەی ئامادەکاری شەڕدان. ئەگەر چاودێریی و زانیاریی جدیمان نەبووایە، شتێکی وامان نەدەگووت؛ چونکە ئێمە هەمیشە خۆشبینانە تەماشای دۆخەکە دەکەین، کاتێ تەماشا دەکەین دەبینبین بە ڕاستی ئامادەکارییەک لە ئارادایە، ئێمە نازانین ئامانجی ئەم ئامادەکارییانە چییە؟ بۆ نموونە لە کوێ خاڵێکی ئێمە هەبێ، دەیانەوێ هێز لە دەوری ئەو خاڵە جێگیر بکەن، لە نێوان هێزەکانمان دا ڕێگایەکی هاتووچۆ هەبێت، دەچن لە سەر ئەو ڕێگایە پایەگا درووست دەکەن، چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا لە هەریمی زێباری شتێکی وا ڕوویدا کە کەمێک مابوو، بویەرێک ڕووبدات، ئێمە ئاگاداری بووینەوە و بۆ ئەوەی ڕووداوێک ڕوونەدا، دەستێوەردانمان کرد، ئەو شوێنە ڕێگایە، شوینی هاتووچونە، گەلۆ شوێنێکی نییە بۆ دانانی پایەگا، دەبێت هەموان بزانن کە ئەو شتانە بزوێنەرن، ئێمە دوژمنمان هەیە، لەناو هێزەکانماندا کەسانی جەوان و بەهەیجان هەیە، ئیمکانی هەیە نەتوانرێ سەرجەم ئەوانە کۆنتڕۆڵ بکرێت، لەبەر ئەوە نزیککردنەوەی هێزەکان لە یەکدی مەترسیدارە، بەپێی ئەوەیی ئێمە بیستوومانە، دەیانەوێ چەند شوێنێکی دیکەش بگرن، گەر ئەوە ببێت، ئیمکانی ڕوودانی شەڕ دوور نییە، من بەتایبەتی نامەوێ فەرمان بە ئەو فەداییانە کە کوردان بە ئامانج بگرن، ئەوە نە من دەمەوێت و نە تەڤگەرەکەشمان دەیەوێت، ئێمە دەمانەوێت ئەوانەی بەرانبەریشمان لەوە تێبگەن، تکایە ئێمە لە بەرانبەر دوژمن هەموو ڕۆژێک شەڕ دەکەین، ئێمە لە شەڕ ناترسێن، بەڵام ئێمە نامانەوێت شەڕێکی ناوخۆیی کوردان ڕووبدات. من نازانم کە سەرجەم بەرێوەبەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگاداری ئەو دۆخەن یان نا؟ لێرەدا دەمەوێت بە تایبەتی بانگەوازیی لە کاک مەسعود بکەم، گەلۆ ئاگایی لەو کردەوانە هەیە، لەم لایەنەوە بۆچوونی چۆنە؟ هەتا ئێستا قسەی نەکردووە، ئێمە دەمانەوێت بۆچی کاک مەسعود بزانین، هەموو ئەمانە بۆ ڕوودەدەن؟ بۆ چی دەیانەوێ ڕێگای هاتووچۆی هەڤاڵان بە هێزی گەورە بگرن؟ چ دەبێت با ببێت، ئێمە ئامادەین بە گفتووگۆ و دانووستاندن کێشە ناوخۆییەکانی خۆمان چارەسەر بکەین، بەڵام ئەگەر هێزێکی چەکداری بخرێتە گەماڕۆوە و ڕاست و چەپی بگرێت و گۆڕەپانەکەی بەرتەسک بکەیتەوە ئەوە لەهەر ساتێکدا ئەگەری ئەوە هەیە کە شەڕ ڕووبدات، تەنانەت بێ داخوازیش بێت، ئیمکانی شەڕ لە ئارادایە، گومانی ئێمە لەم لایەنەوەیە و بۆیە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا بانگەوازیی دەکەم؛ دەمەوێت ڕێگا لە شەڕێکی نەخوازراو بگیردرێت، ئەگینا هەر ئان و سات ئیمکانی ڕوودانی بویەرێک لە ئارادایە، ئیمکانی هەیە هەندێ وا بزانن کە ئێمە دەمانەوێت هەندێ شوێنی نوێ بگرین، شتێکی بەو شێوەیە لە ئارادا نییە و نە ڕاستە، ئێمە پێداگریی لەسەر پرەنسیپە نەتەوەییەکان دەکەین، ڕێبەر ئاپۆ لە دوای بیست و دوو ساڵ بۆ یەکەمین جار کە بە تەلەفۆن لەگەڵ براکەی قسەی کرد، پازدە خولەک لە بیست خولەکی قسەکردنەکەی بۆ یەکێتی نەتەوەیی کوردان تەرخان کرد، سەرۆکی ئێمە و ئێمە بەو شێوەیە بیر دەکەینەوە، باشە چۆن ئیمکانی هەیە ئێمە خۆمان بە ئاڵتەرناتیڤی حکومەتی باشوری ببینین، هەندێ لایەن لەم ڕووەوە فیتنە و فەسادی دەکەن، زۆر ئاشکرا دیارە کە ڕێکخراوە سیخوڕییەکانی دەوڵەتانی داگیرکەر، ڕۆڵیان لە بڵاوکردنەوەی ئەو فیتنەییەدا هەیە، بۆیە داوا لە هەموو کەسێک دەکەم کە هەستیاربن، هاوکات لەگەڵ پەکەکە و پەدەکە سەرجەم ڕێکخراو و کەسایەتییەکانی کورد لەم مژارەدا هەستیارانە مامەڵە بکەن، مەسەلەیەک لە نێوان پەکەکە و پەدەکە تەنیا پەیوەندی بەوانەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە سەرجەم گەلی کوردەوەیە، ئێمە ئامادەین کە لە ژێر چاودێری لایەنی سێهەم ئەم مژارانە گفتووگۆ بکەین و ڕێگە لە پێشکەوتنی نەرێنی بگەین، چونکە ئەم مژارە، مژارێکی هەستیارە، ئێمە دەمانەوێت کوردستان لە ناو حزوور و ئارامی دا بێت، بۆیە دەمانەوێ چارەسەرییەک بۆ ئەم بویەرانە بدۆزرێتەوە.
شایان کاکە عەسکەری پەرلەمانتاری گۆڕان رایگەیاند ئەمڕۆ دووشممە لەگەڵ کونسوڵی فەڕەنسا لە ھەولێر کۆبوونەتەوەو "بەزمانی پێغەمبەر" لەگەڵ کونسوڵدا گفتوگۆیان کردوە وەکو نوێنەری موسەڵمانانی کوردستان. ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە بەشێک لە ھاوڵاتیان و بانگخوازانی ئاینی بە زمانێکی توند ھێرشژیان کردۆتەوە سەر ژنەکەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرنساو ھەندێکیان تۆمەی ئەخلاقیان داوتە پاڵ. شایان کاکە حەسکەری دەڵێت " تەنھا پرسیارێک بۆ ئەو بەرێزانەی کە جنێو دەدەن و بێرێزی و سوکایەتی دەکەن بەرامبەر فەرەنسا و خێزانی سەرۆکی فەرەنسی، ئایا گەر پەیامبەری خۆشەویستمان خۆی ئەو کاریکاتێرانەی خۆی ببینیایە، ھەڵوێستی چی دەبوو؟" ئاماژەی بەوەدەکات کە پیاوێک یەخەی پێغەمبەری ئیسلامی توند راوەشاندوە بەرامبەر ئەو نەرمو نیان بووە بەرامبەری. دەقی قسەکانی شایان عەسکەری ئەمرۆ یاداشتی ٢٦ پەرلەمانتارمان دایە کونسولگەری فەرەنسا دژ بەو بێرێزیەی بەرامبەر پێشەوامان محمد ( د . خ )کراوە لە لایەن چەند کاریکاتێریستێکی فەرەنسی و پشتگیری کردنی لەلایەن سەرۆکی فەرەنساوە. کونسوڵی فەرەنسا بە گرنگیەوە لەو یاداشتەی ڕوانی و بەڵێنی دا ڕادەستی وەزارەتی دەرەوەو حکومەتی فەرەنسی بکات. بە زمانێکی نەرم بەزمانی پێغەمبەر ( د. خ)گفتوگۆمان لەگەڵیان کرد، خوای گەورە دەفەرموێ :ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ (١٢٥) سورة النحل. واتا بە باشترین شێوە لەگەڵیان بدوێ. ئەوەی ئەمرۆ کردمان بە نوێنەرایەتی دەنگدەرە مسوڵمانەکان بوو و جێبەجێکردنی ئەو ئایەتەی قورئانی پیرۆزە کە دەفەرموێ: إِنَّ ٱلَّذِينَ يُبَايِعُونَكَ إِنَّمَا يُبَايِعُونَ ٱللَّهَ يَدُ ٱللَّهِ فَوْقَ أَيْدِيهِمْ ۚ، سورة الفتح (١٠)واتا ئەوانەی کە ھەڵیانبژاردووی، خودایان ھەڵبژاردووە و دەستی خودا لەسەر دەستی ئەوانە. ئێمەش خوای گەورەمان ھەڵبژاردووە. تەنھا پرسیارێک بۆ ئەو بەرێزانەی کە جنێو دەدەن و بێرێزی و سوکایەتی دەکەن بەرامبەر فەرەنسا و خێزانی سەرۆکی فەرەنسی، ئایا گەر پەیامبەری خۆشەویستمان خۆی ئەو کاریکاتێرانەی خۆی ببینیایە، ھەڵوێستی چی دەبوو؟ بیرتان بێ بەرامبەر ئەو پیاوەی کە یەخەی گرتوو توند رایوەشاند ھەلوێستی چۆن بوو، ئەوپەڕی نەرم و نیانی نواند
ھاوڵاتی سێ پەرلەمانتاری گۆڕان دووشممە رایانگەیاند بایکۆتی دانیشتینی داھاتووی پەرلەمان دەکەن چونکە لێبڕینی مووچە بە یاسایی دەکرێت لە رێگەی سێ راپۆرتەوە کە حکومەت ئامدەی کردوە و پەرلەمان دەنگی لەسەردەدات. ھەریەکە لە شایان کاکە ساڵح، شیرین ئەمین، عەلی حەمە ساڵح لە راگەیەنراوێکی باوبەشدا رایانگەیاند لە دانیشتنی داھاتووی پەرلەماندا بە دەنگی زۆرینە ڕاپۆرتەکانی حکومەت پەسەنددەکرێت، ئەم ڕاپۆرتانەش باس لەوەدەکات لە ناچاریدا موچە بڕدراوە، واتە بەدەنگدان شەرعیەت دەدرێت بەم لێبڕینە. رۆژنامەی ھاوڵاتی پێشتر بڵاویکردەوە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەنیازە لە 23 جۆری دەرماڵە دەستکاری (20)یان بکات. دەقی راگەیەنراوەکەی سێ پەرلەمانتارەکە ھەرچەندە بزوتنەوەی گۆڕان بەشدارە لە حکومەت، بەڵام ئێمە پێمانوابوو بە واژوکردنی پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی، ھەوڵێک دەدەین بۆ نەھێشتنی لێبڕینی موچەو دوانەخستنی زیاتری موچە.. بەو بەڵگەو زانیارییانەی لە دۆسیەی نەوت و خاڵە سنوریەکان و باج کۆمانکردوەتەوە پرسی داواخستنی موچە چارە دەبوو، دەمانویست بیخەینە بەردەست سەرۆکایەتی حکومەت و بڵێین: بۆ ئەم چاکسازیانە نەکرا. بەداخەوە، لە بری ئامادەبونی بەرپرسانی حکومەت، سێ ڕاپۆرت نوسراوە بۆ پەرلەمان و ڕاپۆرتەکان دەخوێندرێتەوەو دەخرێتە دەنگدانەوەو زۆرینەش بۆ ئەو وەڵامانە مسۆگەر کراوە، ئەم کارەش لەبری ڕاگرتنی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران بەدەنگدان بە ڕاپۆرتەکانی حکومەت شەرعیەت دەدات بە لێبڕینی موچە.. ئێمە لەبەر چەند ھۆکارێک شەرعیەت نادەین بە پرۆسەکەو بەشدار نابین.. ١- دەبوو سەرۆکایەتی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی ئامادەبن، ناردنی ڕاپۆرت و خستنە دەنگدانی ناپێڕەویە. ٢- بە دەنگی زۆرینە ڕاپۆرتەکانی حکومەت پەسەنددەکرێت، ئەم ڕاپۆرتانەش باس لەوەدەکات لە ناچاریدا موچە بڕدراوە، واتە: بەدەنگدان شەرعیەت دەدرێت بەم لێبڕینە.. ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ دژایەتی گەندەڵی و نادادی و بەرگری لەمافی موچەخۆران دەیکەین. شایان کاکە ساڵح شیرین ئەمین عەلی حەمە ساڵح
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند "ئاشتی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه كاری له پێشینه‌مانه و رێگه‌ناده‌ین هیچ كه‌سێك تێكی بدات". له تویته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه "ستایشی هه‌وڵ و ماندووبوونی هێزه‌كانمان ده‌كه‌م بۆ رێگه‌گرتن له‌و تۆڕه‌ی، كه ویستییان كرده‌وه‌ی توندوتیژی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌ن... ئاشتی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه ئه‌ركی له پێشینه‌مانه و رێگه‌ناده‌ین هیچ كه‌سێك تێكی بدات". ئه‌مڕۆ دووشەممە، (26ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020) ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، ژمارەیەک هێرشی تێکدەرانەی لە هەرێمی کوردستان پووچەڵکردووەتەوە، کە بەشێکیان لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پیلانیان بۆ داڕێژراوە و، ویستوویانە کاری تێکدەرانە بکەن و چەند بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان بەئامانج بکەن". له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتبوو: "هەندێک لە پیلانداڕێژەرانی ئەم هەوڵانە، پەیوەندییان لەگەڵ خەڵکی دەرەوەی عێراق و دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا هەیە و لەلایەن ئەوانەوە ئاراستەکراون. ئەو کەس و لایەنانەی بڕیار بوو بکرێنە ئامانجی ئەم هێرشە تیرۆریستیيانە، ئاگادارکراونەتەوە و رێکاری پێویستیش، لەپێناو پاراستنی دیپلۆماتکاران و خاوەنکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان گیراوەتەبەر". لە راگەیەندراوەکەدا وردەکاریی سێ کەیس ئاشکراکراوە و ئەنجوومەنی ئاسایش لەڕێگەی ئینتەرپوولەوە داوای هاوکاری لە هاوکارە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەی لەو کەیسانە تێوەگلاون و لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانن. کەیسەکان بەگوێره‌ی راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێكهاتوون له كه‌یسی په‌لاماردانی كونسوڵخانه‌یه‌ك و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای سه‌ر به‌و وڵاته‌ی كونسوڵخانه‌كه‌ی ده‌كرێته ئامانج و له‌و كه‌یسه‌دا (12) كه‌س گومان‌لێكراو هه‌ن، كه سه‌رجه‌میان په‌یوه‌ندیان به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه. كه‌یسی دووه‌م، كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پووچه‌ڵیكردووه‌ته‌وه، هه‌شت كه‌س پیلانیان داڕشتووه، پارێزگارێکی هەرێمی کوردستان تیرۆر بکەن و چەندین کاری تووندوتیژی لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتی لە دهۆک بکەن. له كه‌یسی سێیه‌مدا كه پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه، ده‌ستگیركردنی تۆڕێكی حه‌وت كه‌سییه، كه تۆڕە پیلانی کوشتنی بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری و دادوەرێکیان داناوە و، زانیاری‌یان لەگەڵ چەند لایەنێک لەنێویاندا پەکەکە ئاڵوگۆڕ کردووە.
راگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٤٣) ١. پشکنین: (٧١٤٨ پشکنینی نوێ) (٢١٤٢ هەولێر) (١١٤٤ سلێمانی) (٣٢٩٢ دهۆك) (٨٠ هەڵەبجە) (١٠٥ ڕاپەڕین) (٣٨٥ گەرمیان) ٢. تووشبوو: (١٢٨٣ تووشبووی نوێ) (٤٨٦ هەولێر) (٢٣٢ سلێمانی) (٤٥٢ دهۆك) (٣٦ هەڵەبجە) (١٢ ڕاپەڕین) (٦٥ گەرمیان) ٣. چاکبوون: (٣٣٣ چاکبوون) (١٤٦ هەولێر) (٣٣ سلێمانی) (٩٢ دهۆك) (٢٥ هەڵەبجە) (٢ ڕاپەڕین) (٣٥ گەرمیان) ٤. مردن: (٢٣ مردن) (٦ هەولێر) (١١ سلێمانی) (٢ دهۆك) (٢ هەڵەبجە) (٢ ڕاپەڕین) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی (٢١٨٧١) (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین (٦١٤١٥١) (٢١٩٨٩٧ هەولێر، ١٤٢٢٥١ سلێمانی، ٢٤٦٦٣٧ دهۆك، ٥٣٦٦ هەڵەبجە) تووشبوون (٧٠١٥٥) (٢٥٣٦٠ هەولێر، ٢١٤١٧ سلێمانی، ٢١٠٠٤ دهۆك، ٢٣٧٤ هەڵەبجە) چاکبوون (٤٠٤٣٤) (١٧٣٥٧ هەولێر، ١١٥٨١ سلێمانی، ٩٣٠٥ دهۆك، ١٢٩١ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر (٢٧٣٨٤) (٧٣٢٢ هەولێر، ٨٦٨٦ سلێمانی، ١١٢٧٧ دهۆك، ٩٩ هەڵەبجە) مردن (٢٣٧٧) (٦٨١ هەولێر، ١١٥٠ سلێمانی، ٤٢٢ دهۆك ، ٨٤ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٦ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠
شاناز حه‌سه‌ن له‌هه‌رێمى کوردستاندا دووباره تووشبوونه‌وه‌ى هاوڵاتیان به‌کۆرۆنا ژماره‌ى زیادده‌کات و له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زۆر که‌س باس له‌سێ جار تووشبونه‌وه‌ى به‌کۆرۆنا ده‌کات. دواى زیاتر لە (10) مانگ له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌وڵاتانى جیهانداو ھەشت مانگ لەبڵاوبوونەوەی لەھەرێمی کوردستان ژماەیەک توشبوو بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دووباره تووشبوونەتەوە. پسپۆرێکى نه‌خۆشییه گوازراوه‌کانیش جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه سێ جار تووشبوون به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا هه‌ر بوونى نیه‌و ئه‌و حاڵه‌تانه به‌دووباره تووشبوو هه‌ژمار ده‌کرێن که‌دواى سێ مانگ له‌چاکبوونه‌وه‌ى که‌سه‌که دووباره تووشى کۆرۆنا ببێته‌وه‌و نیشانەکانیان تێدا دەرکەوێتەوە. نه‌ورۆز عوسمان، لێپرسراوى کۆنتڕۆڵکردنى نه‌خۆشییه گوازراوه‌کان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆپاراستنى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به ھاوڵاتی وت «ناتوانین بڵێین ئه‌و که‌سانه یه‌کسه‌ر دووباره تووشبوونه‌وه، چونکه دووباره تووشبوونه‌وه به‌که‌سێک ده‌وترێت دواى سێ مانگ له‌چاکبوونه‌وه‌ى ته‌واوى، جارێکى دیکه تووشببێته‌وه«. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى باسکرد «شتى وا هه‌ر نیه له‌هه‌موو دنیادا، سێیه‌م جار که‌سێک تووشبێته‌وه، خه‌ڵک هه‌یه ده‌ڵێت هه‌ر نیه، یان ده‌ڵێن دووجار و سێ جار تووشبووم، که‌هیچ کامیان راست نیه، به‌ڕاستى ئه‌و فه‌وزایه‌ى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ناویانه‌ته‌وه، سه‌ریان له‌هه‌موو خه‌ڵک تێکداوه«. باسی لەوەشکر کە ئه‌و حاڵه‌تانه به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى و له‌سه‌دا سه‌د لێرە تۆمار نه‌کراوه، «ته‌نیا ئه‌وانه چه‌ند که‌سێکن که‌زۆربه‌یان نه‌گه‌یشتۆته سێ مانگ. بۆیه ئه‌مه به‌پێى ستانداردى جیهانى و ته‌ندروستى به‌دووباره تووشبوونه‌وه دانانرێت». لێپرسراوى نه‌خۆشییه گوازراوه‌کان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه «مرۆڤ کاتێک ڤایرۆسێک ده‌چێته له‌شیه‌وه، به‌رگرى یه‌کسه‌ر په‌یداده‌بێت، هه‌ندێک جار ئه‌و ڤایرۆسه به‌شێوه‌یه‌کى ناچالاک ده‌مێنێته‌وه، به‌هه‌ر هۆکارێک بێت چالاک ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌یان که‌زیاتر لاى خۆمان تۆمار ده‌کرێت و به‌دووباره تووشبووه‌وه ناوده‌برێت لەلاى خه‌ڵکه‌وه«. له‌ئێستادا له‌هه‌رێمى کوردستاندا زۆر که‌س هه‌ن باس له دووباره تووشبوونه‌وه به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌که‌ن. هه‌نى محه‌مه‌د، (27) ساڵ، دەڵێت ئەوە دووەم جارە تووشى کۆرۆنا دەبێت، ئەوەش دواى سێ مانگ نیشانەکانی تێدا دەرکەوتۆتەوە له‌نه‌خۆشخانه‌ى عه‌لى ناجی سلێمانی، پزیشکه‌کان پشتڕاستیان کردۆته‌وه که دووباره تووشى ڤایرۆسه‌که بووه. ئه‌م ژنه باس له‌وه‌ده‌کات جارى دووه‌م ئازارێکى زۆرترى هه‌بووه، زیاتر نیشانه‌کانى تێدا ده‌رکه‌وتووه و وتى «ئازارى هه‌موو گیانم و نه‌مانى تامى خواردن و خه‌و که وایلێکردم مردنم بینى، هه‌رگیز ئازارى وا به‌هیچ نه‌خۆشییه‌ک نه‌بووه و نه‌مبینیوه«. زیاتر لەھەشت مانگه ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستاندا بڵاوبۆته‌وه‌و به‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تائێستا له‌هه‌رێم نزیکەی (70) ھەزار که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون که‌نزیکەی (40) هه‌زاریان چاکبوونه‌ته‌وه و دوو هه‌زار و (٣١٤) یان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و (27) هه‌زار توشبوو له‌ژێر چاره‌سه‌ردان. به‌پێى ئامارێکى خه‌مڵێنراو له‌هه‌رێمدا تائێستا دەیان کەس دووباره تووشى ڤایرۆسه‌که بوونه‌ته‌وه‌و (6) که‌سیان مردوون. نه‌به‌رد جاسم ، ته‌مه‌ن (41) ساڵ، کارى ئۆنلاین ده‌کات، باس له‌وه‌ده‌کات که سێ جار تووشى کۆرۆنا بووه و وتی «یه‌که‌م جار به‌هۆى کاره‌که‌مه‌وه تووشى کۆرۆنا بووم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆریش خۆم ده‌پاراست، که به‌هۆى پژمینى که‌سێکه‌وه تووش بوم، زۆر به‌توندى گرتم». وتیشی «جارى دووه‌م دواى مانگێک له چاکبوونه‌وه‌ى دووباره توشبۆته‌وه و وتى له‌جارى یه‌که‌م باشتر بووم، واته زۆر بێتاقه‌تى نه‌کردم، و جارى سێیه‌م که‌دواى سێ مانگ زیاتر بوو که‌گرتمه‌وه، هیچ هه‌ستى بۆن‌کردن و تام کردنم نه‌ما». کچێکى دیکه که دووجار تووشى ڤایرۆسه‌که بووه، باس له‌وه ده‌کات هه‌ردوو جاره‌که له‌نه‌خۆشخانه تووشى کۆرۆنا بووه و بۆى گوازراوه‌ته‌وه. کورده ئه‌نوه‌ر، خانمێکى (31) ساڵه‌و باس له‌وه ده‌کات که‌یه‌که‌م جار تووشبوونى به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌دواى له‌دایکبونى منداڵه‌که‌یه‌وه له‌نه‌خۆشخانه تووشبووه و دووه‌م جار بۆ کوتانى منداڵه تازه له‌دایکبووه‌که‌ى ده‌چێته نه‌خۆشخانه و تووشبۆته‌وه. ئه‌م ژنه ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، راسته له‌ماڵه‌که‌یاندا که‌سى دیکه‌ى خێزانه‌که‌ى که له‌نهۆمى سه‌ره‌وه خۆیان که‌ره‌نتین کردووه تووشى ڤایرۆسه‌که بوون. وتى «من پێش نه‌شته‌رگه‌رى له‌دایکبوونى منداڵه‌که‌م زۆر ئاسایى بووم و ته‌نیا زۆر خۆم ده‌پاراست، به‌ڵام به‌سێ رۆژ دواى له‌دایکبوونى کۆرپه‌که‌م تووشى ڤایرۆسه‌که بووم». کورده وتی «سه‌ره‌تا هه‌ر وام زانى گرانه‌تامه، چونکه پێشتر زۆرجار تووشببووم، به‌ڵام دواتر هه‌ستم کرد ئازاره‌که زۆر زۆر له‌گرانه‌تا زیاتره‌و ئێستاش بارودۆخم زۆر خراپه‌و ئازارێکى زۆر هه‌موو لاشه‌مى داگیرکردووه«. توسبویه‌کى دیکه‌ى کۆرۆنا که دواى دوو مانگ دووباره ڤایرۆسه‌که‌ى گرتۆته‌وه، ئه‌وه ده‌ڵێت که جارى یه‌که‌م به توندى توشى ڤایرۆسه‌که بوه و دواى ئه‌وه‌ى توانیویه‌تى به‌سه‌ریدا زاڵ بێت خۆپارێزى نه‌کردووه و بۆیه دووه‌م جار توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆته‌وه. کاروان جه‌زا، ته‌مه‌ن 27سالًَ، وتیشى" دوو مانگ له ڤایرۆسه‌که چاکبومه‌وه و دوباره توشبومه‌وه، چونکه وامزانى نایگرمه‌وه". ئه‌م کوڕه ئه‌وه‌شى باسکرد کۆرۆنا ڤایرۆسێکى قورسه ووتى" هیوادارم هه‌موو که‌س خۆى بپارێزێت، چونکه ئازارێکى سه‌خته و هه‌موو جه‌سته‌ت به‌ئازار بوو، قاچه‌کانم ئیشیان نه‌ده‌کرد تامى خواردنم نه‌مابوو، سنگم ئازاێکى توند هه‌بوو، که هیچ کات نه‌خۆشى ئاوا به‌ئازارم نه‌دیوه". ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «حاڵه‌تى دووباره تووشبوونه‌وه هه‌یه، به‌ڵام که‌مه«. هه‌روه‌ها وتیشى «نه‌ک له‌هه‌رێمدا، به‌ڵکو له‌هه‌موو جیهاندا به‌حاڵه‌ت هه‌یه دووباره که‌س تووشى کۆرۆنا ببێته‌وه، به‌ڵام که‌من ئه‌و حاڵه‌تانه«. ماوه‌ى ھەفتەیەکە، ژمارەی تووشبووان زیادیان کردووەو ھەندێ جار زیاتر له‌هه‌زار که‌س تووشى کۆرۆنا ده‌بن لەیەک رۆژدا، که به‌رپرسانى ته‌ندروستى هۆکارى سه‌ره‌کى زیادبوونى تووشبووان بۆ پابه‌ندنه‌بوونى هاووڵاتیان ده‌گێڕنه‌وه. ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه« هۆکارى یه‌که‌م پابه‌ندنه‌بوونى خه‌ڵکه به رێنماییه‌کان و ئه‌و شوێنانه‌ى که‌پێشتر داخرابوون، له‌دواى کردنه‌وه‌یان پابه‌ندى رێنماییه‌کان نابن و هۆکارن بۆ قه‌ڕه‌باڵغى زۆر‌و به‌رکه‌وته‌ى زۆرى هاووڵاتیان و تووشبوونیان». وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که کێشه‌ى زۆرى تووشبوون و مردن له‌ئێستادا به‌هه‌ڵه چاره‌سه‌ر وه‌رگرتنه، وتى «به‌هه‌ڵه ده‌رمان وه‌رگرتن له‌نۆرینگه‌کان واده‌کات نه‌خۆش بگه‌یه‌نێته دۆخێکى خراپ تا ده‌گه‌نه نه‌خۆشخانه‌کان و به‌ئه‌مه‌ش حاڵه‌تى مردن زیاد ده‌کات». بەپێی قسەی بەرپرسانی تەندروستی لەقه‌زاى پێنجوێن به‌هۆى شوێنى جوگرافیه‌که‌یه‌وه که‌ده‌که‌وێته سه‌ر سنورى ئێران و هه‌رێم، به‌هۆیه‌وه تائێستا نیوەی زیاتری دانیشتوانى قه‌زاکه تووشى کۆرۆنا بوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دواى مانگى ته‌مموز حاڵه‌تى مردن له‌پێنجوێن تۆمار نه‌کراوه، به‌ڵام له‌م مانگه‌دا ژماره‌ى تووشبوون زۆر زیادى کردووه. هێرش عه‌لی، به‌رپرسى ئامار‌و زانیارى تووشبووانى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هیدانى پێنجوێن، له‌لێدوانێکدا وتى «ده‌توانین بڵێین له‌ئێستادا له پێنجوێن هه‌موو ماڵ و خێزانێک تووش بوى کۆرۆناى هه‌یه‌و به‌پێى شوێنى نیشته‌جێبوون پێنجوێن که‌ده‌که‌وێته سه‌ر سنورى ئێرانه‌وه، بۆیه به‌هۆى هاتوچۆوه، ژماره‌که به‌ره‌وام زیاد ده‌کات». له‌دواى مانگى پێنجه‌وه، پێنجوێن بووه هێڵى سوور و ژماره‌ى زۆرى تۆمارکرد، له‌ناویشیاندا گیانله‌ده‌ستدان زۆر بوو. ئه‌م به‌رپرسه وتیشى «خۆم تووشى ڤایرۆسه‌که بووم، بینیومه چۆنه، به‌ڵام دووباره تووشبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که که‌مه، چونکه بۆ ئامارى وردى ئه‌وه ده‌کرێت سه‌یرى پشکنینى سه‌ره‌تایى بکرێت، چونکه له‌سه‌ره‌تادا به‌هۆى نه‌بوونى که‌ره‌سته‌ى پێویستى پزیشکى و ئامێر‌و پشکنینه‌وه، پشکنین بۆ چه‌ند نه‌خۆش له‌تیوبێکدا ده‌کرا، واته که که‌سێک له‌و پێنج که‌سه پۆزه‌تیف بوایه، هه‌مووى به‌پۆزه‌تیف ده‌گه‌ڕایه‌وه«.
کاکەلاو عەبدوڵڵا لەکاتێکدا نزیکەی هەفتەیەکی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، چەندین وڵات بەوریاییەوە تەماشای دۆخەکە دەکەن بەوپێیەی سەرکەوتنی هەر کاندیدێک جیاواز دەبێت، بەتایبەتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ژمارەیەکی بەرچاوی سەرکردە جیهانییەکان دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەیان بەلاوە گرنگە لەگەڵ ئەوەی سەرکەوتنیان پەیوەستە بەبردنەوە یاخود شکستی دۆناڵد ترەمپەوە. دەرچوونی هەریەک لە جۆو بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان، یان دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان، گۆڕانکارییەکی گەورە دروستدەکات، بەتیابەتی بۆ کێشەی لەمێژینەی ئیسرائیل-فەلەستین، ئێران، هەروەها ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. تەنانەت هەندێک وڵاتی عەرەبی چاوەڕێی لێکەوتەکانی هەڵبژاردنەکەن پێش ئەوەی بڕیار بدەن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل لەمیانی رێککەوتنی ئاشتی بەسەرکردایەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا. وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وڵاتە عەرەبییەکانی وەک سعودیە، ئیمارات، عومان زۆرجار بەفەرمی رەزامەندیی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە سیاسەتەکانی دەرەوەی دۆناڵد ترەمپ، بەتایبەتی کاتێک دژایەتی ئێران بووە. شا سەلمان، پاشای سعودیەو شازادە موحەمەد بن زاید فەرمانڕەوای ئیمارات پاڵپشتیکەرێکی گەورەی ئیدارەی ئۆباما نەبوون کە تێیدا جۆو بایدن جێگری سەرۆک بوو. هەردوو وڵات دەستخۆشییان لەکشانەوەی ئەمریکا کرد لە رێککەوتنی ٢٠١٥ی چەکی ئەتۆمی ئێران و سەپاندنی سزا لەسەر تاران کە ئابوری وڵاتەکەی خستووەتە تەنگەژەیەکی گەورەوە. هەروەها ترەمپ ڤیتۆی لەسەر بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیراندا کەکۆتایی دەهێنا بە پاڵپشتیکردنی جەنگی یەمەن بەسەرکردایەتی سعودیە و ئیمارات. بەپێچەوانەوە بایدن بەڵێنی داوە گوێ رابگرێت بۆ داوای کۆنگرێس سەبارەت بەڕاگرتنی پشتگیری ئەمریکا بۆ ریاز و ئەبوزەبی بۆ جەنگی یەمەن. کرسیتین فۆنتینرۆز، بەڕێوەبەری پێشووی کاروباری کەنداو لەئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە ئیدارەی ترەمپ، بە رۆژنامەی فاینانشڵ تایمزی راگەیاند، «هەموو وڵاتێک کەسەرکردەکانیان پەیوەندییەکی نزیکی هەبێت لەگەڵ سەرۆکی ئێستا ئەوان خۆیان لە تەنگەژەدا دەبیننەوە ئەگەر بایدن ببێتە سەرۆک». «پێموایە ئەو وڵاتانەش میسر، رەنگە تورکیا، بەدڵنیاییەوە سعودیە و ئیمارات دەبن»، فۆنتینرۆز وای وت. تەنانەت ترەمپ بەرگری لەشازادە موحەمەد بن سەلمان کرد لەسەروبەندی کوژرانی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووس و ستوونووسی واشنتن پۆستی ئەمریکی، لەساڵی ٢٠١٨ لەتورکیا لەکاتێکدا ساڵی رابردوو بایدن شانشینی سعودیەی بە شانشینێکی «قێزەون» وەسفکرد و بەڵێنیدا ریاز باجی کوژرانی جەماڵ خاشقچی بدات. هەرچەندە کۆنگرێس دژی سیاسەتەکانی ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، هەڵوێستی وەرگرتووە سەبارەت بە سیاسەتی ناوخۆ، سیاسەتی دەرەکی، هەروەها هەوڵی پاوانخوازی سەرکردەکەی تورکیا، بەڵام سەرۆکی تورکیا توانیویەتی «پەیوەندییەکی باش»ی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هەبێت. ئەمە لای جۆو بایدن بەپێچەوانەوەیە کاتێک لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ نیویۆرک تایمز هێرشی توندی کردەسەر ئەردۆغان. چاوپێکەوتنەکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ و بایدن دەڵێت کە «زۆر نیگەرانە» لە رێبازی ئەردۆغان لەبەرامبەر کورد‌و هەماهەنگی سەربازیی لەگەڵ روسیا جگە لەوەی پشتگیری خۆی دەردەبڕێت بۆ سەرکردە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا «ئەوەی من پێموایە دەبێت بیکەین گرتنی رێبازێکی جیاوازە لەبەرامبەر ئەو [ئەردۆغان] تا لای روون بێت ئێمە پاڵپشتی سەرکردایەتی ئۆپۆزسیۆن دەکەین». بایدن وتیشی دەبێت ئەردۆغان «باجی ئەوانە بدات» و جەختیشی لەوە کردەوە دەبێت واشنتن سەرکردە ئۆپۆزسیۆنەکان بەهێز بکات «تابتوانن رووبەڕووی ئەردۆغان بوەستنەوە و تێکی بشکێنن، نەک لەڕێی کودەتاوە بەڵکو لەڕێی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە». لەگفتوگۆکەیدا لەگەڵ نیویۆرک تایمز بایدن باس لەوەش دەکات هەڵوێستێکی توندتری دەبوو بەرامبەر سەرۆکی تورکیا سەبارەت بەهێرشکردنە سەر کوردەکان لە سوریا بەپێچەوانەی ترەمپەوە کە رێی بۆ چۆڵکرد. «ئەگەر من بومایە دوایین شت بمکردبا ملدان بوو بۆ ئەو سەبارەت بەکوردەکان، بەدڵنیاییەوە ئەوە دوایین شت دەبوو». ئێران لەچەندین بەیاننامەو چاوپێکەوتندا بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندووە بەلایانەوە گرنگ نییە کێ هەڵبژاردن دەباتەوە. «دژایەتی ئەمریکا بەرامبەر نەتەوەکەمان لە دێرزەمانەوەیە و هیچ گۆڕانکارییەک روونادات لە سیاسەتی ئاسایی بایدن یان ترەمپ بەسەرۆک هەڵبژێردرێن»، موحەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران مانگی رابردوو ئەمەی وت. «بەڵام ئەمە پێچەوانەی تێڕوانینێکە لەئێران کە پێیوایە ئەگەر بایدن دەسەڵات بگرێتە دەست هەوڵی ئەوە دەدەت ئەمریکا دووبارە بخاتەوە رێکەوتنی چەکی ئەتۆمی ٢٠١٥ ، لەمەشدا چەند سزایەکی توند هەڵدەگرێت لەسەر ئابوری ئێران»، ئیشان سارور ستوونوسی واشنتن پۆست لەوتارێکیدا وادەڵێت. بەپێی راپۆرتێکی بلۆۆمبێرگی ئەمریکی، «ئەگەر بایدن سەربکەوێت هەناردەی نەوتی خاوی ئێران دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە تێدەپەڕینێت». پێگەی ئۆیڵ ریپۆرت بڵاوی کردەوە کەهەناردەی نەوتی خاوی ئێران بۆ مانگی ئەیلول یەک ملیۆن و (٥٠٠) هەزار بەرمیل بووە کە دوو ئەوەندەی مانگی ئابەو مانگەکانی پێشتریش رێژەکە زۆر کەمتر بووە. لە مانگی ئابی ٢٠١٩ بەهۆی سزا قورسەکانی ئیدارەی ترەمپ هەناردەی نەوتی خاوی ئێران دابەزی بۆ (٤٠٠) هەزار بەرمیلی رۆژانە کە کەمترین ئاست بوو لە مێژووی وڵاتەکەدا. بایدن چەندین جار رایگەیاندووە ئامادەیە لەگەڵ ئێران دەست بەگفتوگۆ بکات ئەگەر رێز لەبەندەکانی رێککەوتنی ٢٠١٥ بگرێت، ئەمەش کارێکە کەوڵاتە ئەوروپییەکانیش پێشوازی لێدەکەن. بایدن بەڵێنی داوە کە «رێچکەیەکی باوەڕپێکراوی دیبلۆماسی» پێشکەشی ئێران دەکات. «زۆربەی زۆری خەڵکی ئێران و نوخبەی ئێران پێیان باشە بایدن دەسەڵات بگرێتەدەست، بەڵام هەندێک جیاوازی هەیە»، عەلی ئومێدی، پرۆفیسۆر لەزانستی سیاسەتی لەزانکۆی ئەسفەهان ئەمەی بە ئەتلانتیک کاونسڵ وت. مەبەست لەجیاوازی، پەبێی وتەی ئومێدی، ئەوەیە کە کۆمەڵیک دەمارگیری نوخبەی ئێرانی هەن کە دەستکەوتی سیاسی‌یان دەبێت لەگرژکردنەوەی کیشەکان لەگەڵ ترەمپ. بەڵام هەندێک پێیانوایە سەرکەوتنی بایدن نابێتە بەڵگە بۆ ئەوەی کە رێکەوتنێکی سەرتاسەری بکرێت. سەعید گوڵکار، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لەزانستی سیاسەتی لەزانکۆی تێنەسی لە وتارێکیدا بۆ ئەلجەزیرەی قەتەری باس لەوەدەکات ئەگەری رێکەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران دوورە لەوەی رووبدات بەوپێیەی رەنگە سوپای پاسدارانی ئێران دەسەڵات بگرێتە دەست. نزیکەی هەشت مانگی دیکە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەدەچێت، چەندین بۆچوون هەیە کە کەسێکی ناو سوپای پاسداران دەبێت بەسەرۆکی وڵاتەکە. گوڵکار پێیوایە «سەرکردایەتی سوپای پاسداران بەشێوەیەک لەئەمریکا دەڕوانێت کە ئامانجی ئەوەیە پشێویی ناوخۆیی دروستبکات و رژێمەکەی بڕوخێنێت» لەکاتێکدا کشانەوەی واشنتن لە رێکەوتنی چەکی ئەتۆمی لەساڵی ٢٠١٨ وای لەسەرکردایەتی سوپای پاسدران کردووە کە «بێ هیچ گومانێک» ئەمریکا بە «نەیارێکی متمانەپێنەکراو» ببینن. «سەرکردەکانی سوپای پاسداران جیاوازییەکی وا نابینن لەنێوان دیموکرات و کۆمارییەکان کاتێک دێتەسەر باسی سیاسەتیان لەمەڕ ئێران. ئەوان پێیانوایە سەرکەوتنی دیموکراتەکان لەهەڵبژاردنەکان نابێت وەک هەلێک ببینرێت بۆ گەڕانەوە بۆ دانوستان، چونکە هەردوو پارتەکە هەمان ئامانجیان هەیە [بەرامبەر ئێران]»، گوڵکار وای نووسیوە. رێککەوتنی ئاشتی لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ ئیمارات بووە یەکەم وڵات کە پەیوەندییەکانی ئاسایی بکاتەوە لەگەڵ ئیسرائیل بەسەرکردایەتی دۆناڵد ترەمپ لەچوارچێوەی «رێککەوتنی ئاشتی» یان «رێککەوتنی ئەبراهام». دوای ئیمارات، بەحرەین و سودان بوونە دووەم و سێیەم دەوڵەت کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە، ئەمەش بووەتە رووبەڕوو رەخنەی تووند بووەتەوە لەلایەن سەرکردەکانی فەلەستینەوە. بەپێی راپۆرتێکی پێگەی ئەکسیەسی ئەمریکی، مەغریب و عومان چاوەڕێ دەکەن کێ براوە دەبێت لە هەڵبژاردنەکاندا پێش ئەوەی هیچ بڕیارێک بدەن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل، لەکاتێکدا ئەگەری ئەوە هەیە سعودیە بێتە ناو رێککەوتنەکەوە لە ئەگەری دووبارە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا. لە راپۆرتێکی دیکەدا کە گۆڤاری تایم بڵاویکردووەتەوە هاتووە، کە هاتنە ناوەوەی سعودیە بۆ رێککەوتنەکە، بەپێی وتەی شیکەرەوان، ئەگەرێکی گەورەیە ئەگەر ترەمپ سەربکەوێتەوە. ململانێی فەلەستین-ئیسرائیل ترەمپ یەکەم سەرۆکی ئەمریکایە کە لە رێچکەی نەریتی سەرۆکەەکانی ئەمریکا لایداوەو لەکێشەی فەلەستین-ئیسرائیل‌دا پشتگیرییەکی گەورەی ئیسرائیلە. لەماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتیدا، ترەمپ ئۆرشەلیم-قودس و بەرزاییەکانی جۆلانی بەسەروەری ئیسرائیل ناساند، باڵیۆزخانەی ئەمریکای گواستەوە بۆ ئۆرشەلیم، یارمەتی دارایی بڕی بۆ رێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی ئاوارە فەلەستینییەکان، رێککەەتنی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە خۆی دەبینێتەوە لەفراوانکردنی رووبەری ئیسرائیل لەسەر کەناری خۆرئاوای فەلەستین. رەنگە کەس هێندەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هیوای لەسەر بردنەوەی ترەمپ هەڵنەچنیبێت. سەرکردە ئیسرائیلییەکە، کە پەیوەندییەکی خراپی هەبوو لەگەڵ ئۆباما، ستایشی ترەمپی کردووەو بە «نایابترین هاوڕێی» ئیسرائیلی وەسفکردووە کەوڵاتەکەی تا ئێستا بەخۆیە بینیبێت لەکۆشکی سپی‌دا. «بۆ ناتانیاهۆ، بردنەوەی بایدن دەبێتە کارەسات»، ئیتان گیلبۆوا، شارەزا لەململانێی فەلەستین- ئیسرائیل بە ئەسۆشیەتید پرێسی وا وت. بەهۆی ئەوەی ترەمپ فەرامۆشی کردوون، فەلەستینییەکان ئەوە ناشارنەوە کە هیوای سەرکەوتنی بایدن دەخوازن. «ئەگەر چوار ساڵی تر لەگەڵ سەرۆک ترەمپدا بژین، ئەوا خوا یارمەتیمان بدات»، موحەمەد ئیشتییە سەرۆک وەزیرانی فەلەستین هەفتەی رابردوو وای وت. بەپێچەوانەی راپرسییەکانی ئەمریکا کە زۆربەیان بایدن بەبراوە دادەنێن بەڕێژەیەکی زۆر، راپرسییەکان لە ئسیرائیل ترەمپ بە باشتر دەزانن تا دووبارە ببێتەوە بەسەرۆک. بەپێی راپرسییەکی رۆژنامەی هائارتزی ئیسرائیلی، لەسەدا ٥٠٪ی ئیسرائیلییەکان دەیانەوێت ترەمپ دووبارە سەربکەوێتەوە بەبەراورد بە لەسەدا ٢١٪ کە پێیان باشە بایدن بیباتەوە لەهەڵبژاردنەکانی ٣ی تشرینی یەکەم، ئەمەش پێچەوانەی دۆخی ٢٠١٦یە کە زۆربەی ئیسرائیلییەکان هیلاری کلینتۆنیان پێ باشتر بوو لەدۆناڵد ترەمپ تا ببێتە سەرۆک. کۆنگرەی٢٠٢٠ی پارتی دیموکراتەکان بانگەشەی دروستکردنی دوڵەتێکی «کردەیی» فەلەستینی کرد کەتێیدا فەلەستینییەکان «پێویستە ئازادبن لە بەڕێوەبردنی خۆیان» و بەشێوەیەکی روون دژی هەر «کردەیەکی تاکلایەنانە» بوو لەلایەن هەر بەرەیەکەوە. جۆو بایدن خۆشی پشتگیری لە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکات بۆ فەلەستین و ئیسرائیل لەگەڵ ئەوەی بەڵێنیداوە یارمەتی دارایی دووبارە وەگەڕبخاتەوە بۆ فەلەستینییەکان ئەگەر هەڵبژێردرێت، هەرچەندە لە ئایاری ئەمساڵ رایگەیاند باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆرشەلیم دەهێڵێتەوە، بەڵام بەڵێنیدا کونسوڵخانەی ئەمریکا دووبارە لە رۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم بکاتەوەو کونسوڵخانەی دیبلۆماسی فەلەستینیش لەواشنتن دووبارە بکاتەوە. هەندێک شارەزای ئیسرائیلی پێیانوایە هاوڕێیەتی نزیکی ترەمپ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەڕاستیدا خزمەتی بە بەرژوەندییەکانی ئیسرائیل نەکردووە. «کاتێک دێینە سەر باسی رواڵەت وەک: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەئۆرشەلیم یان رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ چەند وڵاتێک کەهەرگیز شەڕمان لەگەڵ نەکردوون، ئەوا ئیسرائیل بێ ئەوانە باشترە»، نیمرۆد نۆڤیک توێژەر لەئیسرائیل پۆلسی فۆروم و راوێژکارێکی پێشووی سەرۆکی ئیسرائیل ئەمەی بە واشنتن پۆست وت. «بەڵام کاتێک دێینەسەر ناوەڕۆک سەبارەت بەگەورەترین دوو بەربەستی ئێمە – پێویستی چارەسەرکردنی ململانێ لەگەڵ فەلەستینییەکان و پێویستی کۆنترۆڵکردنی خواستە هەرێمی و هەنوکەییەکانی ئێران – حاڵمان زۆر خراپترە».
