هاوڵاتى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند له 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر له 800 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به کۆرۆنا و گیان له‌ده‌ستدانی 26 توشبوو تۆمارکراوه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان نوێترین ئاماری توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنای بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند که 860 که‌سی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه ده‌خاته‌روو له 24 کاتژمێری رابردوودا 454 توشبوو چاکبوونه‌ته‌وه و 26 توشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه". به‌پێی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تا ئێستا له هه‌رێم 68 هه‌زار و 44 که‌س توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون که 39 هه‌زار و 661یان چاکبوونه‌ته‌وه و دوو هه‌زار و 289یان گیانیان له‌ده‌ست داوه و 26 هه‌زار و 94 توشبوو له‌ژێر چاره‌سه‌ردان.
هاوڵاتى قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند کۆرۆنا له دۆخێکى نوێدایه و "ئه‌گه‌ر خۆپارێزى نه‌کرێت چاوه‌ڕێى کاره‌ساتى گه‌وره ده‌کرێت له هه‌رێمى کوردستان". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له رێگه‌ى لیژنه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کۆرۆناوه کۆمه‌ڵێک رێکار و رێنمایى بۆ خۆپارێزى له بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا دانراوه‌و پێویسته جێبه‌جێ بکرێت، ده‌بێت سه‌رجه‌م شوێنه گشتیه‌کان رێنماییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن و هه‌ر شوێنک سه‌رپێچى بکات، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌ته‌وه سزا ده‌درێت. له‌باره‌ى دۆخى کۆرۆنا له سلێمانى، ئاوات محه‌مه‌د رایگه‌یاند، ده‌بێت هۆشیارى خۆپارێزى بڵاوبکرێته‌وه و هه‌مووان مه‌ترسى ڤایرۆسه‌که وه‌ک خۆى وه‌ربگرن و خۆپارێزى ته‌واوه‌تى بکرێت.
ھاوڵاتی ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٤١) ١. پشکنین: (٥٠٠٩ پشکنینی نوێ) (١٤٠٢ هەولێر) (٦٨٨ سلێمانی، ١٤٣ گەرمیان) (٢٧٤٦ دهۆك) (٣٠ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٨٦٠ تووشبووی نوێ) (٣٣٠ هەولێر) (١٠٩ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان) (٣٨٣ دهۆك) (١٠ هەڵەبجە) ٣. چاکبوون: (٤٥٤ چاکبوون) (١٣٣ هەولێر) (١٧ سلێمانی، ٢٦ گەرمیان) (٢٥٨ دهۆك) (٢٠ هەڵەبجە) ٤. مردن: (٢٦ مردن) (٤ هەولێر) (٦ سلێمانی، ٢ ڕاپەڕین) (١١ دهۆك) (٣ هەڵەبجە) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٦٠٠٩٦٣ (٢١٥٦١٤ هەولێر، ١٣٩٦٦٢ سلێمانی، ٢٤٠٤٧٦ دهۆك، ٥٢١١ هەڵەبجە) تووشبوون ٦٨٠٤٤ (٢٤٥٤٣ هەولێر، ٢٠٩٧٠ سلێمانی، ٢٠٢٣٠ دهۆك، ٢٣٠١ هەڵەبجە) چاکبوون ٣٩٦٦١ (١٧٠٨٣ هەولێر، ١١٤٥٨ سلێمانی، ٨٩٨١ دهۆك، ٢١٣٩ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٢٦٠٩٤ (٦٧٩٣ هەولێر، ٨٣٨٧ سلێمانی، ١٠٨٣٢ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە) مردن ٢٢٨٩ (٦٦٧ هەولێر، ١١٢٥ سلێمانی، ٤١٧ دهۆك، ٨٠ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هاوڵاتى چه‌ند لایه‌نێکى سوننى به‌ره‌یه‌کى نوێیان پێکهێنا، که ئوسامه نوجه‌یفى سه‌رکردایه‌تیى ده‌کات، محه‌مه‌د حه‌لبوسى به‌شێک نییه لێى و داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ده‌که‌ن له پۆستى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عیراق. 35 په‌رله‌مانتارى سوننه، که سه‌ر به چه‌ند لایه‌نێکى سیاسین و به‌شێکیشیان سه‌ربه‌خۆن، به‌ره‌یه‌کى نوێى سوننیان پێکهێنا، که چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کى سوننى له‌خۆده‌گرێت، ده‌ڵێن، ئامانج له پێکهێنانى به‌ره‌که کارکردنه بۆ هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌خته له دۆخێکى سروشتیى بێ چه‌کدا. عه‌لى سه‌جرى په‌رله‌مانتارى عیراق، که به‌شێکه له به‌ره نوێکه، له‌لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، محه‌مه‌د حه‌لبوسى "گه‌نده‌ڵیى گه‌وره‌ى کردووه" و "کار بۆ په‌رتکردنى عیراق ده‌کات". سه‌جرى ئاشکراشیکردووه، ئه‌و به‌ره‌یه به‌مدواییانه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتی، به‌رپرسانى یه‌کێتی، نورى مالیکی، هادى عامری، فالح فه‌ییاز و قه‌یس خه‌زعه‌لى کۆبونه‌ته‌وه، ده‌شڵێت "ئومێد ده‌که‌ین موقته‌دا سه‌در پشتوانیى به‌ره‌که بکات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتوو بێت له راستکردنه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى سیاسی، له‌پێناو وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان". ئوسامه نوجه‌یفى سه‌رۆکایه‌تیى به‌ره نوێکه‌ى سوننه‌کان ده‌کات، پێکدێت له په‌رله‌مانتاره‌کانى فراکسیۆنى جه‌ماوه‌رى نیشتیمانى به سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌حمه‌د جبوری، پڕۆژه‌ى عه‌ره‌بى به‌سه‌رۆکایه‌تیى خه‌میس خه‌نجه‌ر، به‌ره‌ى رزگارى و گه‌شه‌پێدان به سه‌رۆکایه‌تیى ئوسامه نوجه‌یفی، حزبى ئیسلامى به سه‌رۆکایه‌تیى ره‌شید عه‌زاوی، کۆنگره‌ى مه‌ده‌نى بۆ چاکسازیى به سه‌رۆکایه‌تى سه‌لیم جبوری، جگه له چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى دیکه‌ى سه‌ربه‌خۆ.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داوا له هاووڵاتییان ده‌کات یه‌کترى له کۆرۆنا بپارێزن به به‌ستنى ماسک و له‌ده‌ستکردنى ده‌ستکێش. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تویتێکدا رایگه‌یاند "چه‌ند رۆژى له‌دواى یه‌که، تووشبوون به کۆرۆنا به خێرایى زیاد بووه، هه‌ریه‌ک له ئێمه ئه‌رکى له‌سه‌ر شانه ئه‌وانى دیکه بپارێزێت. بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر کۆرۆنادا سه‌رکه‌وین، ماسک ببه‌سته و ده‌ستکێش له‌ده‌ست بکه". له پێنج رۆژى رابردوودا رۆژانه زیاتر له هه‌زار که‌س له هه‌رێمى کوردستان تووشى کۆرۆنا بوون، تائێستاش 67 هه‌زار و 184 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 263 که‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه. سه‌رۆکى حکومه‌ت له سێ هه‌فته‌ى رابردوودا له په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که حکومه‌تى هه‌رێم نزیکه‌ى 28 ملیار دینارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له بواره‌کانى خۆپارێزى و به‌ره‌نگابوونه‌وه و زوو ده‌ستنیشانکردن و خه‌رجکردووه.
هاوڵاتى سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنى که‌سایه‌تى ئاینى باشوورى کوردستان هێرشێکى توند ده‌کاته سه‌ر ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا. سه‌ید ئه‌حمه‌د له وتارێکى رۆژى هه‌ینیدا هێرش ده‌کاته سه‌ر ماکرۆنى سه‌رۆکى فه‌ره‌نساو تۆمه‌تبارى ده‌کات به‌وه‌ى هێرشى کردۆته سه‌ر " پێغه‌مبه‌رى ئیسلام "، هه‌روه‌ها له پۆستێکیشدا داواى بایکۆتکردنى کاڵاى فه‌ره‌نسى ده‌کات. سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجى به دۆستى تورکیاى ئه‌ردۆغان ناسراوه‌و، هه‌ڵوێسته‌کانى که هه‌میشه لایه‌نگرى تورکیایه، بۆته جێگه‌ى ره‌خنه له‌نێو راى گشتى خه‌ڵکى کوردستاندا. ماکرۆن و گه‌لى فه‌ره‌نسا دۆستێکى دێرینى گه‌لى کورده له هه‌رچوار پارچه‌ى کوردستان و هه‌ڵوێسته‌کانى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى زۆربه‌ى کات له‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى کورد بووه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند:" له مانگی ته‌مموزى رابردودا داهاتی نه‌وت گه‌یشتۆته سێ ملیار‌و ١٧٢ ملیۆن و ٩٤٩ هه‌زار دۆلار". له به‌یاننامه‌یه‌کدا که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى تشرینى یه‌که‌مى 2020 بڵاوکراوه‌ته‌وه، عاسم جیهاد وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، به‌پێى ئاماره‌کانى کۆمپانیاى به بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ)، له مانگى رابردوو ٧٨ ملیۆن و ٣٨٨ هه‌زارو ٦١٩ به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى عێراق کراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که له‌و بڕه نه‌وته‌ى که له مانگى ڕابردوودا فرۆشراوه، بڕى سێ ملیار و ١٧٢ ملیۆن و ٩٤٩ هه‌زار دۆلار داهاتى بۆ خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌سته‌به‌رکردووه. هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاو له مانگى ته‌مووزى ڕابردوودا ٤٠ دۆلار و ٤٧ سه‌نت فرۆشراوه.
هاوڵاتى که‌جه‌که، له‌باره‌ى سه‌پاندنى سزاى له‌سێداره‌دان له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه به‌سه‌ر دوو گه‌نجى کورد له‌سه‌ر ڕووداوى ڕێستۆرانتى هۆقه‌باز له شارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئه‌و سزایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ ناکرێت. هاوسه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى کۆما جڤاکێن کوردستان- که‌جه‌که له‌باره‌ى سه‌پاندنى سزاى له‌سێداره‌دان له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه به‌سه‌ر دوو گه‌نجى کورد که به بیانووى کوشتنى به‌رپرسێکى میت ده‌ستگیرکرابوون، ڕاگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى کۆماجڤاکێن کوردستان( که‌جه‌که): به بیانووى ئه‌وه‌ى ١٧ى ته‌موزى ٢٠١٩ له هه‌ولێر له ڕێستۆرانێکدا به‌ناوى هوقه‌باز به‌رپرسێکى میتیان کوشتووه، دادگایه‌کى ڕیاڵى سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر دوو گه‌نجى کورد-دا سه‌پاندووه. بۆ ئه‌وه‌ى دڵى تورکیا خۆش بکه‌ن، دادگایه‌ک له باشورى کوردستان به فه‌رمانێک له ماوه‌یه‌کى که‌مدا بڕیاریداوه، به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یه‌نرا، که کوشتنى ئه‌ندامێکى میت که بۆ کوشتنى سیاسه‌تمه‌دار و شۆڕشگێره کورده‌کان بۆ باشورى کوردستان ڕه‌وانه‌کرابوو، گه‌وره‌ترین تاوانه، ئه‌و بکوژه بۆ ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌نجام بدات، هاتبووه باشورى کوردستان و له‌ژێر پاراستنى حکومه‌تى باشور کارى ده‌کرد، تا ئێستاش نازانرێت ئه‌و گه‌نجانه ئه‌و میته‌یان کوشتووه یان نا، ئه‌گه‌ر کوشتبێتیان بۆچى کوشتوویانه و ئه‌وه‌ش نادیاره، به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر کوژه‌ره‌کان به‌م شێوه‌یه به ئاسانى و له‌ژێر پاراستنى باشورى کوردستاندا بجوڵێنه‌وه، بۆ گه‌نجانى کوردیش ده‌بێته تووڕه‌بوون، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌نجانه ئه‌و که‌سه‌یان کوشتبێت، سه‌پاندنى سزاى له‌سێداره‌دان له‌لایه‌ن گه‌لى کورد و ڕاى گشتى کورد قبوڵ ناکرێت، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى به‌ناوى گه‌لى کورده‌وه ئه‌رکى داگیرکه‌رى جێبه‌جێ ده‌که‌ن، ناتوانن بڕیارێکى به‌م شێوه‌یه بده‌ن و نه ده‌توانن ئیمزا له‌ژێر ئه‌م بڕیاره‌وه بکه‌ن، بۆیه سه‌پاندنى سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌م دوو گه‌نجه‌دا گه‌لى کوردى له چوار پارچه‌ى کوردستان تووڕه کردووه و بووه‌ته هۆکارى ده‌ربڕینى ناڕه‌زاییه‌کان. به‌ر له هه‌موو شتێک ئه‌و که‌سه‌ى که کوژراوه حکومه‌تى هه‌رێمى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، بۆئه‌وه‌ى سیاسه‌تمه‌دار و شۆڕشگێرانى کورد بکوژێت، به ناسنامه‌یه‌کى دیپلۆماسى زانیارى کۆکردووه‌ته‌وه، کارى کوشتنى جێبه‌جێ کردووه، دیار غه‌ریب (هه‌ڵمه‌ت) ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى گشتى که‌جه‌که له ئه‌نجامى کارێکى به‌و شێوه‌یه‌دا شه‌هید بوو، دواتر له سلێمانى هه‌ڤاڵانمان ده‌مهات که کارى دیپلۆماسى ده‌کرد و هه‌ڤاڵمان جه‌میل که له شه‌ڕدا قاچێکى له‌ده‌ستدابووه و چاره‌سه‌رى بۆ ده‌کرا، به هه‌واڵگریى و تۆڕى به‌م شێوه‌یه شه‌هیدکران، ئه‌و که‌سه‌ى له هه‌ولێر کوژرا، بۆ ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵکوژیى به‌م شێوه‌یه ئه‌نجام بدات، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى کۆنسوڵخانه‌دا کارى ده‌کرد و له‌دژى یاساکانى هه‌رێمى کوردستان تاوانى ئه‌نجامداوه، تاوانى کوشتنى کوردى به ده‌رفه‌تى کوردان ده‌کرد. له‌دژى ئه‌م تۆڕه‌ى تاوان که هیچ یاسا، ده‌ستوور، پێوانه و به‌هاى مرۆڤایه‌تى ناناسن، گرۆپێک له گه‌نجانى کورد به هه‌ستى وڵاتپارێزیی، به تووڕه‌یى له‌دژى دوژمن چالاکیان ئه‌نجامداوه، ئه‌وه‌ش بۆ گه‌لى کورد به واتاى خۆشحاڵى دێت، گه‌لى کوردستان سه‌ربه‌رز و به شه‌ره‌فه و به‌و هۆیه‌وه خاوه‌نداریى له‌و دوو گه‌نجه ده‌کات، هه‌موو کوردێک به‌م شێوه‌یه ڕووداوه‌که ده‌بینێت. "سه‌پاندنى سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر دوو گه‌نجه‌که‌دا، جگه له خۆشحاڵکرنى تورکیا هیچ شتێکى تر نییه" به‌ناوى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى کورد ئێمه له ڕۆژى یه‌که‌مه‌وه ڕامانگه‌یاند که په‌یوه‌ندى ئێمه به چالاکیه‌که‌وه نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و گه‌نجانه خه‌ڵکى باکورى کوردستانن، هه‌وڵیانداوه که ته‌ڤگه‌ره‌که‌ى ئێمه تاوانبار بکه‌ن، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش له‌لایه‌ن کورده‌وه وه‌ک هه‌ڵوێستێکى ژیرانه نابینرێت، به‌م شێوه‌یه سه‌پاندنى سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر دوو گه‌نجه‌که‌دا، جگه له خۆشحاڵکرنى تورکیا هیچ شتێکى تر نییه، یه‌که‌مجاره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کى کوردى به‌هۆکارى سیاسى سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر گه‌نجانى کورددا ده‌سه‌پێنێت. نابێت که‌سێک که به‌ناوى کارى دیپلۆماسى له باشورى کوردستان بۆ کوشتنى سیاسه‌تمه‌دار و ڕ‌ۆشنبیرانى کورد کارى کردووه، وه‌ک که‌سێکى ئاسایى له‌لایه‌ن یاساوه بپارێزرێت، که‌سێکى نایاساییه و به شێوه‌یه‌کى شاراوه له‌دژى سیاسه‌تمه‌دارانى کورد پلانى تیرۆرکردنى ئاماده‌کرد و جێبه‌جێى کردووه، بۆیه ئه‌ندامێکى چالاکى هێزى دوژمنى کوردان بوو، کوشتنى که‌سێک به‌م شێوه‌یه له‌لایه‌ن دوو گه‌نجى وڵاتپارێزه‌وه، پێویسته وه‌ک کوشتنى که‌سێک ببینرێت که بۆ کوشتنى و کۆمه‌ڵکوژى له خاکى کوردستاندا هاتووه، بۆیه نه‌ک سه‌پاندنى سزاى له‌سێداره‌کان، به‌ڵکو نابێت، سزاى چه‌ند مانگێکیشیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت. “پێویسته هه‌ردوو گه‌نجه‌که به زووترین کات ئازاد بکرێن” به‌پێى داواکارى گه‌لى کورد، هه‌ردوو گه‌نجه‌که به‌پێى پێوانه یاساییه‌کانى شه‌ێ پێویسته به زووترین کات ئازاد بکرێن، جێبه‌جێکردنى سزاى له‌سێداره‌دان به واتاى ئاساییکردنى کرده‌وه‌کانى به‌م شێوه‌یه له‌لایه‌ن میته‌وه و ڕه‌وایه‌تیدان به سزاى له‌سێداره‌دان دێت، هه‌ستى وڵاتپارێزى و ویژدانى گه‌وره‌ى گه‌لى کورد ئه‌م هه‌ڵوێسته به هیچ شێوه‌یه قبوڵ ناکات، بۆیه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باشورى کوردستان، ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان و دادگا به زووترین کات پێویسته ئه‌م دوو گه‌نجه ئازاد بکه‌ن. هیچ کوردێک قبوڵى ناکات که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کى کورد بڕیارى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر دوو گه‌نجى کورددا بسه‌پێنێت و پێویسته قبوڵیش نه‌کرێت، به ته‌نها ڕۆژێکیش به‌هۆى هۆکارى سیاسى دوو گه‌نجى کورد له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى له‌سێداره‌دان له زینداندا بمێننه‌وه، ئه‌وه به واتاى نیگه‌ڕانکردنى ویژدانى ڕاى گشتى و گه‌لى کورد دێت، ئه‌وه به واتاى جێبه‌جێکردنى داواکارى ده‌وڵه‌تێک دێت که سه‌رکێشى بۆ دوژمنانه‌ى گه‌لى کورد ده‌کات، ئه‌وه‌ش به تایبه‌تى له‌لایه‌ن گه‌لى کورده‌وه قبوڵ ناکرێت. “له‌دژى ئه‌م بڕیاره بووه‌ستنه‌وه” بانگه‌وازى خانه‌واده‌ى هه‌ردوو گه‌نجه‌که، بانگه‌وازى بۆ گه‌لى کورد و ڕاى گشتى کورده که دوو گه‌نجه‌که ئازاد بکرێن، بۆیه گه‌لى کورد، ڕێکخراوه دیموکراته‌کانى کورد، سیاسه‌تمه‌داران و ڕۆشنبیران که ویژدانى گه‌لى کوردن، ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ى که نوێنه‌رایه‌تى ئیراده‌ى وڵاتپارێزى کورد ده‌که‌ن، له‌دژى ئه‌م بڕیاره که له مێژووى سیاسى کورددا برینێکى گه‌وره دروست ده‌کات، بۆ هه‌ردوو گه‌نجى کورد پێویسته ده‌ست به جووڵه بکه‌ن و له‌دژى بڕیاره‌که بووه‌ستنه‌وه. ئه‌گه‌ر په‌ده‌که بۆ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک دڵخۆش بکات کارێکى به‌م شێوه‌یه ده‌کات، ئه‌وه بۆى ده‌بێته هه‌ڵه‌یه‌کى مێژوویی، بۆیه ڕاسترین هه‌ڵوێست ئازادکردنى گه‌نجه‌کانه. به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بڕیارێکى به‌م شێوه‌یه قبوڵ ناکه‌ین، ئێمه ده‌زانین که هێزه سیاسیه کوردیه‌کان و گه‌لى باشورى کوردستان و هه‌موو گه‌لى کورد و ڕاى گشتى کورد ئه‌م بڕیاره قبوڵ ناکه‌ن، بانگه‌وازیمان ئاڕاسته‌ى هه‌موو که‌سێک ده‌که‌ین که بۆئه‌وه‌ى ئه‌م دوو گه‌نجه بگه‌نه خانه‌واده‌کانیان، به‌رپرسیارى خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ئه‌مشه‌و هه‌ینى له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" پابه‌نده به دابینکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تی". وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که نه‌خشه‌رێیه‌ک به وردى داده‌نرێت بۆ دابینکردنى مووچه و خه‌رجییه سه‌ره‌کییه‌کانى سێ مانگى داهاتووى عێراق. به‌یاننامه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له گه‌شته‌که‌ى بۆ ئه‌وروپا ده‌ریکردووه. کازمى له سه‌ردانه‌که‌یدا ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که وڵاتانى فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا پشتیوانیی دارایى عێراق ده‌که‌ن.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ کۆتایى به‌گه‌شته‌که‌ى هێنا بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا و گه‌ڕایه‌وه به‌غدا، له‌لێدوانێکیشدا رایگه‌یاند، بڕیاردراوه هه‌موو سێ مانگ جارێک هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرسى چاکسازى له‌دامه‌زراوه داراییه‌کان بکرێت. مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، گه‌ڕایه‌وه به‌غدا و به‌رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند:" له‌سه‌ردانه‌که‌یاندا بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ک رێککه‌وتنامه‌یان واژۆکردوه له‌بواره‌کانى ئابوری، ئه‌منى و کلتوری، بۆیه داواى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه کردوه چاودێرى رێککه‌وتنه‌کان بکات. کازمى راشیگه‌یاند:" وڵاتانى ئه‌وروپا پشتیوانى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى چاکسازین که حکومه‌تى عێراق ده‌ستیپێکردوه و بڕیارمانداوه هه‌موو سێ مانگ جارێک هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ چاکسازى له‌دامه‌زراوه داراییه‌کان و ئه‌و رێککه‌وتنانه بکرێت له‌گه‌ڵ وڵاتانى فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا واژۆکراون".
هاوڵاتى ده‌زگاى لوتکه بۆ کاروبارى ئاواره و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى 18ـى ئه‌م مانگه یه‌ختێک که 57 کۆچبه‌رى هه‌ڵگرتوه له تورکیاوه به‌ڕێکه‌وتوه، دواى دو رۆژ یه‌خته‌که په‌کى که‌وتوه و له‌لایه‌ن هێزى ده‌ریایى میسره‌وه سه‌رجه‌میان رزگار کراون. ده‌زگاى لوتکه بۆ کاروبارى ئاواره و په‌نابه‌ران له راگه‌یه‌نراوێکدا باسى له‌وه‌شکردوه، ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى ڕابردو 18ـى ئه‌م مانگه یه‌ختێک له‌که‌ناراوه‌کانى وڵاتى تورکیاوه که 57 کۆچبه‌رى نایاسایى هه‌ڵگرتبو و زۆربه‌ى کۆچبه‌ره‌کان کوردى باشور و ڕۆژهه‌ڵاتن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیه‌کى میسرى و هاوڵاتیه‌کى دیکه‌ى به‌ره‌گه‌ز تورک. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 34 کۆچبه‌ریان خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانن له‌ڕۆژى سێشه‌ممه ڕێککه‌وتى 20-10-2020 یه‌خته‌که‌یان له‌ناوه‌ڕاستى ده‌ریادا په‌کى که‌وتوه و هیچ لایه‌ک نه‌چوه به‌هانایانه‌وه، هه‌تا ڕۆژى چوارشه‌ممه 21ـى تشرینى یه‌که‌م که‌شته‌ییه‌کى هێزى ده‌ریایى میسر چوه به‌هانایانه‌وه و هه‌ڵیگرتون.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌چوارچێوه‌ى به‌رده‌وامى سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا و کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانى فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینى سه‌ردانى مۆزخانه‌ى بریتانیاى له له‌نده‌ن کرد و ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ى به‌سه‌رکرده‌وه که بڕیاره سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو بۆ عێراق بگه‌ڕێندرێنه‌وه. نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى تشرینى یه‌که‌مى 2020 بڵاویکرده‌وه که مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى مۆزخانه‌ى به‌ریتانیاى له له‌نده‌ن کرد و زانیارى وه‌رگرت له‌باره‌ى ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ى که بڕیاره سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو بۆ وڵات بگه‌ڕێندرێنه‌وه و ژماره‌کانیان به‌نزیکه‌ى پێنج هه‌زار شوێنه‌وار ده‌خه‌مڵێندرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که پرۆسه‌که به گه‌وره‌ترین ژماره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى شوێنه‌وارى داده‌نرێت که حکومه‌تى عێراق سه‌رپه‌رشتى ده‌کات.
هاوڵاتى دوای ئیمارات‌و به‌حره‌ین، سودان‌و ئیسرائیل ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانیان‌و رێککه‌وتنى "ئاشتی" نێوان هه‌ردو وڵاتیان راگه‌یاند و دواى ئه‌و بڕیاره‌ش سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ئه‌و وڵاته‌ى له لیستى تیرۆر ده‌رکرد. ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 23ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، سه‌رکرده‌کانى هه‌ریه‌ک له‌وڵاتانى ئه‌مریکاو ئیسرائیل‌و سودان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌شدا به‌فه‌رمى رایانگه‌یاند، ته‌لئه‌بیب‌و خه‌رتوم له‌سه‌ر ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانیان گه‌یشتنه رێککه‌وتن. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه:"دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا، عه‌بدولفه‌تاح بورهان، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى ئینتیقالى سودان، عه‌بدوڵا حه‌مدوک، سه‌رۆکى حکومه‌تى سودان‌و بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆکوه‌زیرانى ئیسرائیل له‌رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه گفتوگیان له‌باره‌ى هه‌نگاوێکى مێژویى کرد، که سودان توانى له‌و گفتوگۆیه‌دا هه‌نگاوێک به‌ره‌و دیموکراتیه‌ت بنێت‌و پشتیوانى له‌ئاشتى له‌ناوچه‌که بکات". هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌که جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه، "رێکه‌وتنه‌که بونیادنانى په‌یوه‌ندى ئابوری‌و بازرگانى له‌نێوان سودان‌و ئیسرائیل له‌خۆ ده‌گرێت، وێڕاى گرنگیدان به‌په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌بوارى کشتوکاڵ". هه‌ر ئه‌مرۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌کۆنگرێسى وڵاته‌که‌ى راگه‌یاند که بڕیارى ده‌رھێنانى سودانى له‌لیستى "تیرۆر" واژو کردووه. له‌راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که تره‌مپ زانیارى به‌کۆنگرێسى وڵاته‌که‌ى داوه له‌سه‌ر بڕیارى ده‌رھێنانى سودان له‌لیستى تیرۆردا. پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، له‌ھه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیبوی، "حکومه‌تى نوێى سودان، رازیبووه بڕى 335 ملیۆن دۆلار وه‌ک قه‌ره‌بو بداته قوربانیانى تیرۆر‌و خێزانه‌کانیان له‌ئه‌مریکا، کاتێک سودان ئه‌م پاره‌یه‌ى به‌خشى ئه‌وا له‌لیستى وڵاتانى پشتیوانى تیرۆر ده‌رده‌ھێنرێت". له‌نێوان ساڵانى 1991-1996 وڵاتى سودان باوه‌شى بۆ سه‌رۆکى رێکخراوى ئه‌لقاعیده به‌سه‌رۆکایه‌تى ئوسامه بن لادن کرده‌وه، ئه‌مریکا به‌بیانوى پشتیوانیکردنى تیرۆر، ئه‌و وڵاته‌ى خسته "لیستى تیرۆره‌وه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا، هه‌زارو 53 که‌سى دیکه له هه‌رێم توشى کۆرۆنا بون و 20 توشبوى ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 400 توشبوش چاکبونه‌ته‌وه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا شه‌ش هه‌زارو 251 پشکنینى نوێ ئه‌نجامدراون و ده‌رئه‌نجام یه‌ک هه‌زارو 53 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون. ورده‌کارییه‌کانى ئامارى 24 سه‌عاتى رابردو و کۆى گشتى ئاماره‌کان له هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌یه:
هاوڵاتى به‌هۆى ده‌ستکه‌وتنى چه‌ند راپۆرتێک له‌باره‌ى هێرشى تیرۆرستی‌و هه‌وڵى رفاندنى هاوڵاتیانى ئه‌مریکا له‌ئه‌ستانبوڵ، باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌ئه‌نقه‌ره به‌شێوه‌یه‌کى کاتى پێدانى ڤیزا به‌هاوڵاتیانى تورکیا راده‌گرێت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا، نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مریکا له‌تورکیا چه‌ند راپۆرتێکى باوه‌ڕپێکراوى ده‌ستکه‌وتووه که ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، هه‌وڵى کارى تیرۆرستی‌و رفاندنى هاوڵاتیانى ئه‌مه‌ریکاو که‌سانى بیانى له‌ئیستانبوڵ هه‌یه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکراوه، نوێنه‌رایه‌تییه‌کانى ئه‌مریکا له‌چه‌ند شوێنێک ئامانجى ئه‌و هێرشانه‌ن. هاوکات، وته‌بێژى باڵیۆزخانه‌که به‌ئاژانسى رۆیته‌رزى وتووه، بڕیاره‌که له‌دواى ئه‌وه ده‌رچووه که چه‌ند راپۆرتێکیان له‌باره‌ى دۆخى ئه‌منى تورکیاوه به‌ده‌ستگه‌یشتووه.
