ھاوڵاتی هێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ئەندامێکی ڕێکخراوی داعشیان لە دەوروبەری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردوە بەبێ ئەوەی ناوی شوێنەکە بە وردی بڵێت. واین مارۆتۆ، وتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند "لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق و ھێزەکانی ھاوپەیمانان ئەندامێکی داعشمان لە دەوروبەری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردووە". وتیشی "ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق بە پشتیوانی ھێزەکانی ھاوپەیمانان، ئێوارەى 20ی تشرینی یەکەم تیرۆریستێکی داعشیان لە دەوروبەری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردووە". وتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش ئەوەیشی نووسیووە "تیرۆریستان ھەرگیز بە ئاسوودەیی ناژین"
هاوڵاتى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ رایگه‌یاند، لێدوانه‌که‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانتار عه‌لى حه‌مه ساڵح ره‌تده‌که‌نه‌وه و هاتنى هه‌زار و 700 تانکه‌ر به‌نزین له‌سه‌ر داواکارى به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى باشماخ/ ئێران بووه به‌ئامانجى بارودۆخى سه‌لامه‌تى و سه‌رجه‌م داخڵکردنه‌کانیش به‌یاسایى و له‌سه‌ر داواکارى لایه‌نى ئێران رێگه‌یان پێدراوه بێنه‌ناو هه‌رێمى کوردستان. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند:"سه‌باره‌ت به هه‌واڵێک که (عه‌لى حه‌مه ساڵح) په‌رله‌مانتارى گۆڕان له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بڵاوى کردوه‌ته‌وه به‌پێویستمان زانى به‌ڕاى گشتى ڕابگه‌یه‌نین که ماوه‌ى (3) هه‌فته زیاتره به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیارى ده‌روازه‌ى باشماخ هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌کى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى بارهه‌ڵگره‌کان نه‌کردوه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که ڕۆژى سێ شه‌مه شۆفێرێک به‌ناوى (شه‌ماڵ مه‌حمود ئه‌حمه‌د فه‌تاح) ئه‌نجومه‌نى بارهه‌ڵگره فلاته‌کان په‌یوه‌ندى به (لیوا مه‌ریوان)ه‌وه کردوه و پێى ڕاگه‌یاندوه که‌وا قسه‌ى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى باشماخ/ئێران (فه‌رید حه‌ق په‌نا) کرد‌و که "ده‌ڵێ ته‌نها تانکه‌ره به‌نزینه‌کان ده‌نێرینه دیوى هه‌رێمى کوردستان، له‌وه‌ڵامدا سه‌رپه‌رشتیارى ده‌روازه به کاک شه‌ماڵى وتوه ئاگادارى ئه‌وبڕیاره‌ى لایه‌نى ئێران نیم و وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه". هاوکات، مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو:"سه‌رپه‌رشتیارى مه‌رز په‌یوه‌ندى کردوه به به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى باشماخ/ ئێران و وتویه‌تى (1700) تانکه‌ر سوته‌مه‌نى وه‌ستاون و له‌به‌ر بارودۆخى سه‌لامه‌تى ڕۆژى چوارشه‌مه بارهه‌ڵگرى هه‌رێم وه‌رناگرین بۆئه‌وه‌ى ته‌نکه‌رى سوته‌مه‌نییه‌کان له‌خاکى ئێران‌دا نه‌مێنێت و ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستانى ده‌که‌ین به ئاگادارى سه‌ر کونسوڵى ئێران له سلێمانی، واته له‌سه‌ر داواکارى به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگ/ ئێران به‌ڕێز فه‌رید حه‌ق په‌نا ئه‌و کاره کراوه". باس له‌وه‌شکراوه، "سکاڵاى یاسایى له‌سه‌ر عه‌لى حه‌مه ساڵح تۆمارده‌که‌ین له‌دادگاى پێنجوێن له‌سه‌ر ئه‌و بوختانه شاخداره‌ى بۆ سه‌رپه‌رشتیارى مه‌رزى باشماخى کردوه". پێشتر عه‌لى حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له فه‌یسبوک رایگه‌یاندبو، ئه‌مڕۆ له ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ له پێنجوێن رێگرى له ئه‌و بارهه‌ڵگرانه کراوه که به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى و دواى پێدانى باج و گومرگ دێنه ناو شاره‌کانى هه‌رێم، له‌به‌رامبه‌ردا "نزیکه‌ى 400 بارھه‌ڵگرى ته‌نسیق( قاچاخ) به‌بێ گومرگ و پشکنین و نزیکه‌ى هه‌زار و 700 تانکه‌رى سوته‌مه‌نى داخڵده‌کرێن!".
ئارا ئیبراهیم سه‌رۆکى لیژنه‌ى ره‌وه‌ندى کوردى له په‌رله‌مانى کوردستان بۆ هاوڵاتى ئاشکراى ده‌کات که له پارێزگاى دهۆک به‌تایبه‌تى و له هه‌رێم کۆچى گه‌نجان زیادى کردووه و ده‌شڵێت:" له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا هێنانى ده‌ستى کارى ده‌ره‌کیش بۆ هه‌رێم زیادى کردووه و پێویسته چه‌ند یاسایه‌ک هه‌موار بکه‌ینه‌وه". رێبوار عه‌بدولره‌حیم بابکه‌یی، سه‌رۆکى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان و ره‌وه‌ندى کوردستانى له په‌رله‌مانى کوردستان به هاوڵاتى وت:" شه‌پۆلى کۆچى گه‌نجان جارێکى دیکه زیادى کردووه بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد به‌پێى ئامارێک که له‌به‌رده‌ستیاندایه‌و به‌دواداچونیان کردووه 14 هه‌زارو 500 که‌س کۆچیان کردووه‌و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى وه‌رگرتنى ڤیزاى تورکیا ئه‌و ئاماره‌یان وه‌رگرتووه، وتیشى:" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یان که‌س هه‌یه به‌بێ وه‌رگرتنى ڤیزا و به قاچاغ کۆیان کردووه‌و هه‌رێمى کوردستانیان به‌جێ هێشتووه". ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوودا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک رێکخراوى مه‌ده‌نى دانیشتنى ئه‌نجامداوه له پارێزگاى دهۆک، ئه‌وانیش پێیان راگه‌یاندووه کۆچى گه‌نجانى پارێزگاى دهۆک زیادى کردووه. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له‌به‌رانبه‌ر کۆچى گه‌نجاندا، له‌هه‌رێمى کوردستاندا هێنانى ده‌ستى کارى ده‌ره‌کى زۆر زیادى کردووه که "ئه‌مه کێشه‌یه‌و پێویسته به هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى وه‌به‌رهێنان هه‌یه، چونکه به‌پێى ئه‌و یاسایه وه‌به‌رهێنه‌ر ئازاد کراوه له هێنانى ده‌ستى کارى بیانى". رێبوار بابه‌کى، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌کان، وه‌زیرى رۆشنبیرى و وه‌رزش و لاوان، وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زیرى پلاندانان ده‌بێت چاره‌سه‌رى پرسى کارى گه‌نجان بکه‌ن مه‌رج نییه له که‌رتى گشتى، به‌ڵکو پێویسته هه‌لى کار له که‌رتى تایبه‌ت بۆیان بره‌خسێندرێت. هاوکات، ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد به‌پێى هه‌ندێ ئامارى رێکخراوه بیانییه‌کان، له‌ماوه‌ى شه‌ش ساڵى رابردوودا 450 هه‌زار که‌س عێراق و هه‌رێمى کوردستانیان به‌جێ هێشتووه. سه‌رۆکى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان و ره‌وه‌ندى کوردستانى له په‌رله‌مانى کوردستان هۆکاره‌کانى کۆچى گه‌نجانى بۆ قه‌یرانى دارایى گه‌رانده‌وه که خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌راست و عێراق و هه‌رێمى کوردستانى گرتووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان پۆستێکى دیکه‌ى له کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌رگرت که بریکاری وه‌زیری پیشه‌سازی و بارزگانییه. ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 21ی تشرینی یه‌که‌می 2020، به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگری، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زیری پیشه‌سازی و بارزگانی حکومه‌تی هه‌رێم، مه‌راسیمى ده‌ست به‌کاربوونی عه‌لی عوسمان، وه‌ک بریکاری وه‌زیری پیشه‌سازی و بارزگانی به‌ڕێوه‌چوو. عه‌لى عوسمان له‌سه‌ر پشکى یه‌کێتى پۆستى بریکارى وه‌زیرى پیشه‌سازى و بازرگانى وه‌رگرتووه، خه‌ڵکى پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و ماوه‌یه‌ک به‌وه‌کاله‌ت پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه بووه. دوێنێ 20ی تشرینی یه‌که‌می 2020، ئه‌مه‌ل جه‌لال هه‌ر له‌سه‌ر پشکى یه‌کێتى پۆستى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزارى وه‌رگرت.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیاندا بڕیاریانداوه که "پڕۆگرامى خزمه‌ت" کارا بکه‌نه‌وه. ناوه‌ڕۆکى کۆبونه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ى وه‌زیران و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ن ، کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى ئاسایى خۆى کرد. له بڕگه‌ى یه‌که‌مى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، راپۆرتێکى له‌باره‌ى (پڕۆگرامى خزمه‌ت) خسته‌ڕوو، که له‌کابینه‌ى پێشووه‌وه ده‌ست به‌کاره‌کانى کراوه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، که ئامانجى ئه‌م پڕۆژه‌یه، بریتییه له باشترکردنى ئاستى ئه‌و خزمه‌تانه‌ى که دامه‌زراوه جیاجیاکانى حکومه‌ت، پێشکه‌شى ھاووڵاتیانى ده‌کات به جۆرێکى ئاسانتر وخێراتر و پێداچوونه‌وه به‌و ڕه‌سمانه‌ى وه‌رده‌گیرێن له‌به‌رامبه‌ر پێشکه‌شکردنى ئه‌و خزمه‌تانه، بۆ ئه‌وه‌ى گونجاوتر بێت و که‌مکردنه‌وه‌ى رووتین له‌ڕێکاره‌کانى ڕاییکردنى مامه‌ڵه له داموده‌زگاکانى حکومه‌ت و گه‌یاندنى زۆرترین زانیارى به‌ھاووڵاتییان سه‌باره‌ت به خزمه‌ته‌کان و پێداویستییه‌کانى به‌جێگه‌یاندنیان، که ئه‌مه به‌شێکه له‌خزمه‌تى به‌دیجیتاڵکردنى کاروباره‌کانى حکومه‌ت. ھه‌روه‌ھا وتیشی" مه‌به‌ستمانه له‌ڕێى ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه ، به‌باشترین شێوه خزمه‌تى ھاووڵاتییان بکه‌ین له‌داموده‌زگاکانمان تا ئه‌و ئاسته‌ى ده‌گاته خزمه‌تی( یه‌ک په‌نجه‌ره‌یی)". ھه‌روه‌ھا بڕیاردرا، ھه‌موو وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌کان، له‌ژێر چاودێرى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، پێداچوونه‌وه بکه‌ن به یاسا ورێنماییه‌کانیان بۆ ئاسانترکردن وشه‌فافتر کردن و باشترکردنى کوالێتى پرۆسه و زانیارییه‌کانى په‌یوه‌ندیدار به خزمه‌ته‌کان و پێداچوونه‌وه‌ش به‌رسوماتى ئه‌و خزمه‌تانه بکرێت. جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که پۆڕتاڵێک ھه‌یه به‌ناوى پۆڕتاڵى خزمه‌ت (https://Services.gov.krd) له‌ڕێى ئه‌م پۆڕتاڵه‌وه ، ھاووڵاتییان ده‌توانن زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌ت و ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌یان ده‌ستبکه‌وێت که مه‌به‌ستیانه. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پاڵپشتى و پشتگیریى خۆى بۆ په‌ره‌پێدان وجێبه‌جێکردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه نیشاندا و پێشنیاره‌کانیش په‌سندکران. ھه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زیرى بازرگانى وپیشه‌سازى ڕاسپارد له ڕێگاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى تۆمارى کۆمپانیاکان ئاسانکاریى بۆ تۆمارى لقى برانده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له ھه‌رێمى کوردستان بکه‌ن بۆ ھاندانى که‌رتى تایبه‌تى بیانى تا به‌شدارى له بووژاندنه‌وه‌ى بازاێ و ئابوورى ھه‌رێمى کوردستان بکه‌ن، دوور له ڕووتین و لابردنى ئاسته‌نگه‌کانى به‌رده‌م تۆمارى لقى کۆمپانیا باوه‌ڕپێکراوه جیھانییه‌کان له ھه‌رێم. له بڕگه‌ى دووه‌مدا ، که‌مال موسلیم وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى ، ڕاپۆرتێکى سه‌باره‌ت کێشه و گرفت و ئاسته‌نگه‌کانى کڕینه‌وه‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى کوردستان له ساڵى 2020 له لایه‌ن حکومه‌تى فیدراڵییه‌وه خسته‌ڕوو. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زاره‌تى دارایى وئابوورى و سه‌رۆکایه‌تى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ کارى پێویست ڕاسپارد له‌و باره‌یه‌وه. له بڕگه‌ى کۆتایى کۆبوونه‌وه‌که‌دا ، بێگه‌رد تاڵه‌بانى وه‌زیرى کشتوکاڵى و سه‌رچاوه‌کانى ئاو ، پێشنیارێکى خسته‌ڕوو بۆ لێخۆشبوونى گومرگى بۆ هه‌ندێک مادده‌ى سه‌ره‌تایى که له ده‌ره‌وه‌ى ھه‌رێمه‌وه ھاورده ده‌کرێن بۆ پڕۆژه کشتوکالییه‌کان که له‌ناوخۆدا به‌رهه‌م نایه‌ت، و ھه‌روه‌ھا لێخۆشبوونى هاورده‌کردنى ئامێرى کشتوکاڵیى پێشکه‌وتوو له ڕه‌سمى گومرگى بۆ ئه‌و کۆمپانیا تایبه‌تمه‌ندانه‌ى که ئاماده‌ن ئه‌و ئامێرانه هاورده بکه‌ن و به مه‌رجى ئاسان و به شێوازى قیست بۆ جووتیارانى ڕاسته‌قینه دابین بکرێن. دواى گفتوگۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له چوارچێوه‌ى ھێڵه گشتیه‌کانى کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌م، ڕه‌زامه‌ندى دا له‌سه‌ر پێشنیاره‌کانى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ وسه‌رچاوه‌کانى ئاو بۆ پشتگیریى جووتیاران و پڕۆژه کشتوکاڵیه‌کان، له‌م پێناوه‌شدا هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و ناوخۆى ڕاسپارد به ھه‌ماھه‌نگیى له‌گه‌ل وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو، کارى پێویست ئه‌نجام بده‌ن، له ھه‌مانکاتدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به گرنگى زانى که پشتیگریى پیشه‌سازى کشتوکاڵیى بکرێت و هانى که‌رتى تایبه‌ت بدرێت بۆ دامه‌زراندنى به‌رھه‌مھێنانى ئه‌و پێداویستیانه له ناو ھه‌رێم له جیاتى هاورده‌کردنیان، وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆ دابینکردنى ئاسایشى خۆراک.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به ڤایرۆسى کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه و ئاشکرایکرد هه‌زارو 78 که‌سى دیکه تووشبوون. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، به‌پێى ئاماره‌که ئه‌وه سێیه‌م رۆژى له‌دواى یه‌که، که زیاتر له هه‌زار که‌س له رۆژیکدا تووشى کۆرۆنا ده‌بن. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم: ڕاگه‌یاندراوى (٢٤) کاتژمێرى تایبه‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID19 ژماره (٢٣٨) ١. پشکنین: (٦١٣٢ پشکنینى نوێ) (٢٥٩٤ هه‌ولێر) (٦٥٤ سلێمانی، ١٣٧ گه‌رمیان، ١١٣ راپه‌ڕین) (٢٥٨٤ دهۆک) (٥٠ هه‌ڵه‌بجه) ٢. تووشبوو: (١٠٧٨ تووشبووى نوێ) (٤٢٢ هه‌ولێر) (١٠٠ سلێمانی، ٢٤ گه‌رمیان، ٢٤ ڕاپه‌ڕین) (٤٧١ دهۆک) (٣٧ هه‌ڵه‌بجه) ٣. چاکبوون: (٣٧٥ چاکبوون) (١٤٣ هه‌ولێر) (٣٣ سلێمانی، ٢٩ گه‌رمیان) (١٤٩ دهۆک) (٢١ هه‌ڵه‌بجه) ٤. مردن: (١٥ مردن) (٥ هه‌ولێر) (٣ سلێمانی) (٥ دهۆک) (٢ هه‌ڵه‌بجه) ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ ده‌رچوو) پشکنین ٥٨٣٢٥٢ (٢٠٩٧٣١ هه‌ولێر، ١٣٦٤٩٤ سلێمانی، ٢٣١٩٣٩ دهۆک، ٥٠٨٨ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ٦٤٨٢٣ (٢٣٣٢٨ هه‌ولێر، ٢٠٣١٦ سلێمانی، ١٨٩٥٩ دهۆک، ٢٢٢٠ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ٣٨٥٦١ (١٦٦٥٩ هه‌ولێر، ١١٣١٦ سلێمانی، ٨٥١٣ دهۆک، ٢٠٧٣ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ٢٤٠٣٦ (٦٠١٢ هه‌ولێر، ٧٨٩٧ سلێمانی، ١٠٠٥٣ دهۆک، ٧٤ هه‌ڵه‌بجه) مردن ٢٢٢٦ (٦٥٧ هه‌ولێر، ١١٠٣ سلێمانی، ٣٩٣ دهۆک، ٧٣ هه‌ڵه‌بجه) بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى تر داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ٢١ى تشرینى یه‌که‌م ٢٠٢٠
هاوڵاتى سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانى عیراق، رایگه‌یاند:" به‌ڵگه‌نامه‌ی دادوه‌رى و بانکیی گرنگ سه‌باره‌ت به دزه‌پێکردنی پاره‌ی عیراق له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵکارانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه هه‌یه، بڕی ئه‌و پارانه ده‌گاته ده‌یان ملیار دۆلار، به‌شێکیشیان له هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ن. ئه‌مڕۆ 21ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانى عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" به‌ڵگه‌نامه‌ی دادوه‌رى و بانکیی گرنگ سه‌باره‌ت به دزه‌پێکردنی پاره‌ی عیراق له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵکارانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه هه‌یه، بڕی ئه‌و پارانه ده‌گاته ده‌یان ملیار دۆلار، به‌شێکیشیان له هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ن". هه‌روه‌ها سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ده‌شڵێت:" پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران رێوشوێنی توند دژی گه‌نده‌ڵکاران بگرنه‌به‌ر و رێگه له‌بردنه ده‌ره‌وه‌ی زیاتری پاره بگیردرێت له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵکارانه‌وه". یوسف محه‌مه‌د جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که بارودۆخی دارایی پێویستی به بڕیاری قورسه بۆ بنیادنانه‌وه‌ی هه‌یکه‌لی ئابوریی وڵات، ئه‌و چاکسازیانه هیچ به‌هایه‌کیان نابێت ئه‌گه‌ر رێوشوێنی یه‌کلاکه‌ره‌وه بۆ شه‌ڕی دژی گه‌نده‌ڵی نه‌بێت. یوسف محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که له 2003وه چینه سیاسیه‌که به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر قه‌یرانی ئابوری پێویسته هاوکاربن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى ئیئتلافى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌ڵێت:" پیلانى ئه‌وه هه‌یه حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ بهێڵرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختیش ئه‌نجام نه‌درێت". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، عه‌دنان ئه‌سه‌دى له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیاکانى عێراق رایگه‌یاند:"پیلان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، هه‌روه‌ها حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ بهێڵرێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له‌و کاته‌ى دیاریکراوه بۆی، که مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 2021 ئه‌نجام نادرێت و له کاتى ئاسایى خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت که 2022ده‌بێت. سه‌رۆکى فراکسیۆنى ئیئتلافى ده‌وڵه‌تى یاسا جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که مه‌ترسیى دابه‌شبونى عێراق ئه‌گه‌رێکى کراوه‌یه تى:" هیواخوازم دابه‌شبونه‌که خوێناوى نه‌بێت".
هاوڵاتى عه‌لى حه‌مه ساڵح، له راگه‌یه‌ندراوێکدا باس له داهاتى ئه‌و کۆمپانیایانه ده‌کات، که له ده‌روازه سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان کارده‌که‌ن، ئیبراهیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌رانى به نمونه هێناوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت، ئه‌و کۆمپانیایانه مانگانه ده‌یان ملیۆن دۆلار قازانج ده‌که‌ن و بڕێکى که‌مى ئه‌و داهاته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حکومه‌تى هه‌رێم. هه‌روه‌ها عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌شڵێت:" بڕیاره له نزیکترین کاتدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى کۆتایى له چاره‌نوسى ئه‌م کۆمپانیایانه بدات". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى عه‌لى حه‌مه ساڵح: کۆمپانیاى خاڵه سنوریه‌کان و بردنى ده‌یان ملیۆن دۆلارى مانگانه ئیبراھیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران وه‌ک نمونه.. خاڵه سنوریه‌کان ناوه‌ندێکى گه‌وره‌ى قاچاخى و گه‌نده‌ڵى و فێڵکردنن... زیاتر له ساڵێکه به وردى کارم له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خاڵه سنوریه‌کان کردوه. یه‌کێک له ڕێگاکانى گه‌نده‌ڵی، کارى ژماره‌یه‌ک کۆمپانیایه، به قۆرخکارى و به‌ناڕوا مانگانه ده‌یان ملیۆن دۆلار ورده‌گرن له ھاوڵاتیان!! کۆمپانیا ھه‌یه مانگى سێ ملیۆن دۆلار و ھه‌یه پێنج ملیۆن و ھه‌یه زیاتر و ھه‌شه که‌متر!! بڕیاره له نزیکترین کاتدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى کۆتایى له چاره‌نووسى ئه‌م کۆمپانیایانه بدات، پێویسته بڕیاره‌که دادپه‌روه‌رانه بێت و ئێمه‌ش چاودێرى ده‌که‌ین... ورده‌کارى ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى له‌ئیبراھیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران پاره وه‌رده‌گرن لێره‌دا وه‌ک نمونه ده‌خه‌مه‌ڕوو.. ئه‌مه بۆ شوێنه‌کانى دیکه‌ش دروسته.. ئیبراهیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران : 1- راگه‌یاندنى گومرگی، بۆ کۆمپانیاى کۆریدۆر، کاغه‌زێکى ئاساییه و پێشتر حکومه‌ت ده‌یکرد و هیچ گرفتێکى نه‌بوو له مانگى 9ى 2019وه دراوه به‌م کۆمپانیایه و بۆهه‌ر کاغه‌زێک 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت. 2- کۆمپانیاى ستار، بۆ دڵنیایى ئیجبارى له ئیبراهیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران دراوه ته‌نیا 10% بۆ حکومه‌ته.. 3- مه‌نفێست 25 دۆلار، له ئیبراهیم خه‌لیل بۆ جبل نهزه له حاجى ئۆمه‌ران بۆ اشراقات العواده. 4- سکانه‌ر، 50 دلار وه‌رده‌گیرێت بۆ کۆمپانیاى هانداون 80% بۆ کۆمپانیا و 20% بۆ حکومه‌ت. 5- ته‌عقیم بۆ 10 دۆلار له هه‌ر ئۆتۆمبیلێک وه‌رده‌گیرێت، 85% بۆ کۆمپانیا و 15% بۆ حکومه‌ت. 6- پشکنینى خۆراک و کاڵا، هه‌ردوو ده‌روازه‌که له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى نیوستانده‌ر کردوویانه، بۆ هه‌ر ئۆتۆمبیلێکى شه‌حن بڕى 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت. بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێک بڕى 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت. هه‌ر بارهه‌ڵگرێک هیچ جۆره پشکنینێکى نه‌وێت 150 هه‌زار دینارى لێوه‌ردگیرێت، ته‌نیا سه‌ره‌تاکانى بۆ مۆرده‌کرێت. بۆ هه‌ر پشکنینێکى فیزیایى و کیمیاى و بایلۆجى به‌جیا پاره وه‌رده‌گیرێت. 7- کۆمپانیاى سه‌ربه‌خۆ که وه‌زاره‌تى ناوخۆ له 13/1/2019 رێگاى پێداوه، بۆ دروستکردنى هه‌ر تابلۆیه‌کى کاتى بڕى 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت. 8- له حاجى ئۆمه‌ران چه‌ند رێگایه‌کى تر هه‌یه بۆ وه‌رگرتنى پاره له ئیبراهیم خه‌لیل نیه، کۆمپانیاى شه‌و ڕۆژ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێک 25 دۆلار وه‌رده‌گرێت به‌ناوى کۆمپانیاى گه‌شتیارى و ئه‌رکى دیار نیه. 9- کۆمپانیایه‌ک به‌ناوى سبکه‌بار له هه‌ر ئۆتۆمبیلێکى ترانزێت 50 دۆلار وه‌رده‌گرێت، 70% بۆ کۆمپانیا 30% بۆ حکومه‌ت. 10- له خاڵى سنورى حاجى ئۆمه‌ران کۆمپانیاى شه‌و رۆژ، به‌ناوى نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگاکه‌وه 25 دۆلار له هه‌ر بارهه‌ڵگرێک وه‌رده‌گیرێت (ئێرانى و عێراقی)، زیاتر له چه‌ند مانگێکه به‌رده‌وامه، پرۆسه‌که دراوه به کۆمپانیایه‌ک و هیچ کارێکى نه‌کردووه. جگه له وه‌رگرتنى پاره به‌ناوى گه‌راجانه. 11- له ئیبراهیم خه‌لیل هه‌ندێک کار هه‌یه له هیچ خالێکى سنورى دیکه نیه، کۆمپانیاى ئه‌نته‌رتیک له‌سنورى ئیبرایهم خه‌لیل بۆ چێککردنه‌وه‌ى کاڵا بزاندرێت هاوتایه له‌گه‌ڵ کارگه بنه‌ڕه‌تییه‌ک، بۆ هه‌ر به‌راوردێک 700 بۆ 2000 دۆلار وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر رۆژانه 500 به‌راورد بکات، داهاته‌که‌ى 9 ملیۆن دۆلاره، پاش ئه‌م به‌راورده‌ش هه‌مان کۆمپانیا سێ پاره‌ى دیکه به‌ناوى پشکنینى فیزیایى و کیمیاوى و بایۆلۆجى وه‌رده‌گرێت!!! داهاتى ئه‌میش مانگانه نزیکه‌ى 3 ملیۆن دۆلاره؟ 12 – گۆڕه‌پانى (به‌تون کوردستان) له ئیبراهیم خه‌لیل، رۆژانه نزیکه‌ى 1800 ئۆتۆمبیل له‌م گۆڕه‌پانه پشکینینى بۆ ده‌کرێت و به ئیجبارى 55 دۆلار وه‌رده‌گیرێت و بڕێکى زۆر گازویلیان پێده‌فرۆشرێت. 13-رۆژانه ژماره‌یه‌کى زۆر ئۆتۆمبیلى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر تێده‌په‌ڕن و بۆ هه‌ر یه‌کێک 25 دۆلار وه‌رده‌گرن، رۆژانه زیاتر له هه‌زار حاڵه‌ته. 14- ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پێشتر چه‌ندین کاڵا به‌ناوى سوریاوه داخڵده‌کرێت وه‌ک ترانزێت 20% گومرگ ده‌ده‌ن، به‌ڵام نه‌ڕۆشتون بۆ سوریا.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر چه‌ند پرسێک له کۆبوونه‌وه‌دایه له‌وانه کڕینه‌وه‌ى گه‌نمى جوتیاران و لێخۆشبونى گومرگى بۆ هه‌ندێک له ئامێر و ماده سه‌ره‌تاییه‌کانى پڕۆژه کشتوکاڵییه‌کان تاووتوێ ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ھه‌رێمى کوردستان به سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى ژماره ٤٢ى ده‌ستپێکرد. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که بابه‌ته‌کانى کۆبوونه‌وه بریتى ده‌بن له، پرۆژه‌ى خزمه‌ت، گرفت و چاره‌سه‌رى بابه‌تى کڕینه‌وه‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدراڵییه‌وه بۆ ساڵى ٢٠٢٠ و لێخۆشبوونى گومرکى بۆ هه‌ندێک له ئامێر و ماده سه‌ره‌تاییه‌کانى پڕۆژه کشتوکاڵییه‌کان و ئاسانکارى بۆ جوتیاران.
هاوڵاتى ئازادکردنی سەدەها چەکداری داعش و ئاوارەی سوری لەکەمپی ئەلهۆل لەلایەن بەڕێوبەرایەتی خۆسەری باکورو رۆژهەڵاتی سوریا پرسی ئەمنی و مەترسی تێکەڵبوونیان بە کۆمەڵگە دروستکردووە. لەپێنجشەممەی رابردوو، دەسەڵاتدارانی کورد لەباکورو رۆژهەڵاتی سوریا ئازادکردنی سەدەها ئەندامی داعش (خەلافەتی ئیسلامی)یان راگەیاند وەک بەشێک لە لێبوردنێکی گشتی. ئامینە عومەر، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات – باڵی سیاسی هێزکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) – لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە شاری قامیشلۆ رایگەیاند ئەو ئەندامانەی داعش کە ئازادکراون «دەستیان بە خوێن سوور نییە» و هەموویان پەشیمانن لەچوونە نێو گروپە توندڕەوەکە. ئامینە عومەر وتیشی ئەو ئەندامانە هیوای ئەوەیان تێیدایە «بگۆڕێن بەرەو چاک» کە هەموویان خەڵکی سوریان و لانی کەم نیوەی سزای زیندانیان بەسەربردووە. ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایگەیاند ئەوانەی ئازادکراون (٦٣١) کەسن و «(٢٥٣) کەسی تریش هەن کە سوودمەند دەبن لەلێبوردنەکە و ئازاد دەکرێن هەرکات نیوەی سزای زیندانیان تەواوکرد». بەڕێوبەرایەتی خۆسەر نزیکەی (٢٤) زیندانی هەیە کە (١٠) هەزار ئەندامی داعشی لەخۆ گرتووە. لەسێشەممەی رابردوو، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر ئازادکردنی (٢٨٩) ئاوارەی سوری، کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵن، راگەیاند کە»نەسەلمێنراوە لەتوندوتیژی یاخود تاوان دژی خەڵکی سوریا بەشداربووبن». ئازادکردنی ئاوارە و ئەندامانی داعش دوای ئەوە دێت بەرپرسانی کورد هۆشداریان دابوو لەقەرەباڵغی کەمپەکان، بەتایبەتی ئەلهۆل کەچیتر توانای بەڕێوبردنیان نییە. بەپێی راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان لەمانگی تەمووز، کەمپی ئەلهۆل (٦٥) هەزار و (٤٠٦) کەسی تێدابووە. لەوانە لەسەدا ٤٧٪ (٣٠هەزار و ٥٧٣)یان عێراقی بوون، لەسەدا ٣٨٪ (٢٤ هەزار و ٩١٤)یان سوری بوون، هەروەها لەسەدا ١٥٪ (نۆ هەزار و ٩١٢) یان خەڵکی وڵاتانی ترن کە گەشتیان کردووە بۆ عێراق یان سوریا بۆ چوونە نێو داعش. چەندین هۆزی عەرەبی بۆ چەندین جار داوای ئازادکردنی ئاوارە و ئەندامە بێ زیانە سورییەکانیان کردووە لە بەڕێوبەرایەتی خۆسەر. بڕیاری ئازادکردنی ئەو کەسانە لەبەرئەوە دراوە کە «چیتر پێویست ناکات لە کەمپەکاندا بمێننەوە، هەروەها ئەم بڕیارە دوای داواکاری شێخەکان دێت»، بەدران چیا کورد جێگری هاوسەرۆکی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری بەئاژانسی هەواڵی هاواری راگەیاند. چیا کورد ئەوەشی خستەڕوو لەمەودوا سورییەکان دەتوانن کەمپەکانیان بەجێ بهێڵن و ئەم بڕیارە نوێیە پرۆسەکە خێراتر دەکات. بەپێی چەندین راپۆرتی ناوخۆیی، بەم دواییانە لە کەمپەکەدا تاوانی کوشتن زیادی کردووە کەدواترینیان پەنابەرێکی عێراقی بوو لە ٩ی ئەم مانگەدا لەلایەن چەند هێرشبەرێکەوە کوژراوە کە دەمانچەیان بەکارهێناوە بە بێدەنگکەرەوە. لە پێنجشەممەی رابردوودا، هەسەدە رایگەیاند سێ ئەندامی شانەی نهێنی داعشیان دەستگیرکردووە کە لەناوچەی کەمپی ئەلهۆل چالاک بوون و دەستیان بەسەر چەندین چەکیاندا گرتووە کەنیازیان بووە بەقاچاغ بیگوازنەوە بۆ ئەو دانیشتوانانەی ناو کەمپەکە کە هاوسۆزن لەگەڵیان. چیا کورد باسی لەوە کرد لەئێستادا چالاکی خەلافەتی ئیسلامی زیادیکردووە لەکەمپەکەدا «بۆیە زۆر پێویستیە بۆ بەڕێوبەرایەتی خۆسەر تاهەنگاوی زیاتری ئەمنی بنێت لەگەڵ دوورخستنەوەی منداڵان لەچالاکی توندڕەویی». تائێستا هەوڵدانی گەڕاندنەوەی (٢٤) هەزار ئاوارە سوریەکە لەکەمپی ئەلهول بۆ ناوچەکانی خۆیان لەلایەن ئەمریکاوە پەسەندکراوە. «ئێمە گفتوگۆی ئەمەمان کردووە لەگەڵ ئەنجومەنی سوریای دیموکرات و تێدەگەین لەوەی چی وتراوە لەسەر ئەلهۆل گوزارشت لەگۆڕانێک ناکات لەپرۆسەکەدا بۆ سورییەکان تا کەمپەکە بەجێ بهێڵن»، وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمەی بەدەنگی ئەمریکا وت دوای ئازادکردنی ئاوارەکان. «ئێمە گەڕانەوە و دەستپێشخەری تێکەڵبوونی ئەو ژن و ژمارە زۆرانەی منداڵ بە ئەرێنی دەبینین، ئێمە زۆر راشکاو بووین لەوەی بارودۆخ لە کەمپی ئەلهول، سەرەڕای هەوڵی ئەنجومەنی سوری، گونجاو نییە بۆ ژیان». بەپێی ئاماری ناوەندی زانیاری رۆژاڤا، لەمساڵدا چوار هەزار ئاوارەی سوری گەڕاونەتەوە ماڵ و حاڵی خۆیان، ئەمەش لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە بە سەرکەوتوو ناوزەند کراوە، بەپێی راپۆرتەکەی دەنگی ئەمریکا. تەنانەت بەرپرسە ئەمریکییەکان کە قسەیان بۆ دەنگی ئەمریکا کردووە ستیاشی ئازادکردنی ئەندامانی داعشیان کردووەو رایانگەیاندووە تێکەڵکردنەوەی ئەوانە بۆ نێو کۆمەڵگەی سوری لەژێر چاودێری شێخ و گەورەی هۆزەکان کارێکی باشە. سەرەڕای هەموو ئەمانەش، هێشتا ترس و نیگەرانی بوونی هەیە کەکەمپی ئەلهۆل خۆی لەخۆیدا بووەتە مەکینەی بەرهەمهێنانی تیرۆریستانی نەوەی داهاتوو. لەکۆڕبەندێکی پەیمانگەی ئاشتی ئەمریکی لە ئابی ئەمساڵ جەنەڕال کێنز مەکێنزی، فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا رایگەیاند ئەلهۆل «شوێنێکی باش نییە بۆ ژیان، لەڕووی بەتوندڕەویی بوونەوە شتی خراپ روودەدات». «هێشتا پلانێکم نەبینیوە کە بتوانێت مامەڵە لەگەڵ بەتوندڕەویی کردن بکات بەشێوازێکی فراوان»، مەکێنزی وای وت. چەندین پەرپرسی سەربازیی ئەمریکی تر هۆشداریان داوە کەزانیارییەکان ئەوە دەخەنەڕوو هەندێک لەو ژنانەی لەئەلهۆلن زیاترن لە خێزان یان کچانی ئەندامانی داعش بەڵکو «شەڕکەرن». «ئێمە بەڵگەی باشمان لایە کە هەندێک کەسی ناو کەمپەکان، بەتایبەتی ئەلهۆل، تەنها ئەندامانی خێزانی داعشەکان نین، بەڵکو هەندێکیان شەڕکەرن کە وا هەڵکەوتووە ژن بن»، ئەلێکس گرینکویچ، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆن و زانیاری هیزەکانی ئەمریکا لەعێراق و سوریا وای وت. هەروەها، بەپێی راپۆرتەکەی دەنگی ئەمریکا، هەندێک سەرکردەی هۆزە عەرەبییەکان کشاونەتەوە لەوەرگرتنی خەڵکی زیاتر لەئەلهۆل بەوپێیەی «ئایدۆلۆژیای داعش هێشتا کاریگەری هەیە لەسەر ئەم ژنانە». لەسەرەتای راگەیاندنی لێبووردنە گشتییەکەوە، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر ئەوەی خستتەڕوو لێبوردنەکە ئەوانە دەگرێتەوە کە نەخۆشن، تەمەنیان لەسەروو (٧٥) ساڵە یان تاوانەکانیان بچووکن، لەکاتێکدا ئەوانە ناگرێتەوە کە تاوانبارن بە سیخوڕی، کوشتنی شەرەف، خیانەت، دەستدرێژی سێکسی، هەروەها فەرماندە گەورەکانی داعش. ترسی ئەوە هەیە کە ئازادکراوەکان مەترسی دروستبکەن لەکاتی تێکەڵبوونەوەیان بەنێو کۆمەڵگە. دارین خەلیفە، شیکەرەوەیەکی باڵا لەگروپی قەیرانی نیودەوڵەتی بەپێگەی عەرەب نیوزی راگەیاند رەنگە لێبوردنەکە زیانبەخش بێت بۆ ئاسایشی ناوچەکە. «ئازادکردنیان پێویستی بە پاڵپشتییەک هەیە کە هەسەدە ناتوانێت و ناشبێت تەنها خۆی لە ئەستۆی بگرێت. توانای هەسەدە بۆ رێکخستنی تێکەڵکردنەوەی هەزارەها دەستبەسەر سنوردارە»، دارین خەلیفە وای وت. دارین خەلیفە وتیشی، «هەم کەسە ئادیۆلۆژیستەکان و هەم قوربانییەکان لە ئێستادا پێویستیان بەپاڵپشتی کۆمەڵایەتی و تەندروستی دەروونی هەیە کەئێستا بوونی نییە».
هاوڵاتى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل -هه‌په‌گه- رایگه‌یاند کوژرانى غازى ئالیخان، به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى سنورى سه‌رزێڕێ په‌یوه‌ندیى به‌ئه‌وانه‌وه نییه. ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 20ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، هه‌په‌گه له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کردووه که "غازى سالح ئالیخان به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشى ده‌روازه‌ى گومرگى سه‌رزێڕێ باشورى کوردستان له گوندى گه‌لیت-ى سه‌ر به شاره‌دێى کانى ماسى له پارێزگاى دهۆک، ٨ى ئه‌م مانگه له ئه‌نجامى هێرشێکدا گیانى له‌ده‌ستدا، له ڕاگه‌یه‌ندراوى ئاسایشى هه‌رێمى باشورى کوردستان و هه‌واڵى هه‌ندێک ده‌زگاى میدیاییدا، بزوتنه‌وه‌ى ئێمه له‌و هێرشه ڕه‌شه‌دا تۆمه‌تبارکرا، به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى هێزه‌کانى ئێمه به‌و هێرشه‌وه نییه، بۆیه ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراو و هه‌واڵانه‌ى دراون درۆن و دوورن له ڕاستی." هه‌شتى ئه‌م مانگه ته‌قه له‌به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى ده‌روازه‌ى سنوریى سه‌رزێڕى له‌سنورى قه‌زاى ئامێدى کراو به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌یه‌وه گیانیله‌ده‌ستدا. دواى دوو رۆژ له‌کوژرانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئاسایش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى گشتیى هه‌ولێر له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، "دواى لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد‌و هه‌مه‌لایه‌نه، ده‌رکه‌وت که له‌لایه‌ن (په‌که‌که)ه‌وه تیرۆرکراوه‌و پێشتریش به‌راسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆرکردنیان لێکردبوو". هاوکات، جه‌ختیان له‌وه کرده‌وه که "به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌م کاره تیرۆریستیه ترسنۆکانه‌یه ده‌که‌ین و رایده‌گه‌یه‌نین که ئه‌م کرده‌وه تیرۆرستیه بێ وه‌ڵام نابێت".
سازدانی: شاناز حه‌سه‌ن یاسین ئافتاو پسپۆڕى کۆمه‌ڵناسى کلتورو مامۆستاى زانکۆ لەچاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی هاوڵاتی-دا سەبارەت بەدیاردەی جنێو لەسۆشیال میدیادا، ئاماژە بەوەدەکات هه‌ر شتێک په‌یوه‌ندیى بەیەکێتی و پارتییەوە هەبێت به‌ر نه‌فره‌ت و جنێو‌و سووکایه‌تیى ده‌که‌وێت لەسۆشیال میدیا، چونکە ئەو ده‌سه‌ڵاته دووقۆڵیی تاسه‌ر ئێسک ئازارى داون. لەبەشێکی وتەکانیدا سەبارەت بەو هیرشانەی کرانەسەر دوو کەسایەتی کە لەم مانگەدا کۆچی دواییان کرد، ئەویش یەکێکیان بابه‌شێخ بوو کەکەسایەتییەکی ئاینیی ئێزیدییەکان بوو، ئەوی تریش نووسەر و چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان مه‌هاباد قەرەداغی بوو کەپێشتر راوێژکاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت بووە. یاسین ئافتاو وتی «بابه‌شێخ که میرى ئێزیدیانه، زۆرتر له‌لایه‌ن به‌شێک له‌مرۆڤه موسوڵمانه باوه‌ڕدارو دۆگماتیکه‌کانه‌وه په‌لامار درا -بێگومان باوه‌ڕدارانێکیش هه‌بوون دڵخۆش نه‌بوون-، به‌ڵام مه‌هاباد قه‌ره‌داغى به‌رفراوانتر په‌لامار درا، چونکه به‌بڕواى په‌لامارده‌ران؛ ئه‌م ژنه به‌رگریکار بووه له‌گه‌نده‌ڵکاران. یاسین ئافتاو بۆ سنووردارکرنی دیاردەی جنێو دەڵێت «بریتییه له‌چاککردن و گه‌شه‌پێدانى ژێرخانى کۆمه‌ڵگه، ده‌بێت خه‌ڵک له‌ڕووى داراییه‌وه باش بن، ده‌بێت رێ بگیردرێت له‌ده‌وڵه‌مه‌ندبوونى ناڕه‌وا». هەروەها دەڵێت «هه‌ر رێکارێکى سزادان و چاوسوورکردنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه به‌یاساو کارى له‌و جۆره ده‌ره‌نجامه‌که‌ى پێچه‌وانه ده‌بێت، بگره خراپتریش ده‌بێت، چونکه ئه‌و رێکارانه به‌بێ چاککردنى ژێرخانه‌که؛ له‌دۆخى توندوتیژیى مه‌عنه‌وییه‌وه به‌ره‌و خراپترین جۆره‌کانى توندوتیژیى فیزیکیمان ده‌بات». هاوڵاتى: دیارده‌ى جنێودان و سووکایه‌تییکردن له‌ناو سۆشیال میدیادا زۆر بووه، به‌بڕواى تۆ وه‌ک شاره‌زایه‌کى رشته‌ى کۆمه‌ڵناسی هۆکاره‌کانى ئه‌م دیارده‌یه چین؟ یاسین ئافتاو: ئه‌م دیارده‌یه دیارده‌یه‌کى کۆنه‌و له‌سۆشیال میدیادا به‌به‌رگێکى تازه‌و گوڕێکى به‌هێزتره‌وه ده‌رکه‌وتۆته‌وه، سۆشیال میدیا ژینگه‌ى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى فه‌راهه‌م کردووه، بگره له‌وه‌ش زیاتر ده‌ڕۆم و ده‌توانم بڵێم سۆشیال میدیا ناوه‌ندێکى ئێجگار نموونه‌یى و له‌بارى بۆ جنێودان خوڵقاندووه، ئه‌وه‌ى سه‌رنجى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان «به‌تایبه‌تى فه‌یسبووک» بدات، سه‌رى له‌و هه‌موو جنێو‌و ناوزڕاندن و توندوتیژییه زاره‌کییه ده‌سووڕمێت، من داتایه‌کم له‌به‌رده‌ستدا نییه تا به‌دیاریکراوى قه‌باره‌ى ئه‌م دیارده‌یه‌ت پێ بڵێم و شیکارییه‌کى کۆمه‌ڵناسییانه‌ى شایسته‌ى له‌باره‌وه بکه‌م، به‌ڵام هه‌ر به‌سه‌رنجدانێکى سه‌رپێیى هه‌ست به‌به‌ربڵاویى دیارده‌که ده‌که‌یت. هیچ دیارده‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى نییه زیاد له‌هۆکارێکى نه‌بێت، جنێودانیش یه‌کێکه له‌و دیاردانه‌ى که‌زیاد له‌هۆکارێکى هه‌یه؛ خۆى له‌بنه‌ڕه‌تدا جنێودان دیارده‌یه‌کى سۆسیۆسایکۆلۆجییه، واته هه‌ندێک له‌هۆکاره‌کانى کۆمه‌ڵایه‌تیى و هه‌ندێکیشیان ده‌روونین، هه‌ریه‌کێک له‌هۆکاره‌کان له‌یه‌کێک له‌م شوێنانه‌وه دێت: په‌روه‌رده‌ى خێزانی، کۆڵان، قوتابخانه، گرووپى هاوڕێیان، میدیا، به‌ڵام له‌هه‌موویان گرنگتر ژینگه‌ى ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌م ژینگه‌یه تا چه‌ند شڵه‌قاوو بێ ناکۆکیى و نادادیى و تاوانکاریى بێت، هێنده‌ش ئه‌م دیارده‌یه به‌گوێ و توند‌وتیژتر ده‌بێت. له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتنى ئه‌وی دیکه‌و پێکه‌وه‌ژیان و رێزگرتن له‌جیاوازییه‌کان دانه‌مه‌زرابێت، چوارچێوه‌یه‌کى کولتووریى و یاسایى و سیاسیى و ئه‌خلاقى بۆ په‌یوه‌ندییه‌کان و کێبڕکێ و ململانێیه‌کان دانه‌ڕێژرابێت، ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه ژینگه‌یه‌کى له‌باره بۆ هه‌موو جۆره‌کانى توندوتیژیى و له‌ناویشیاندا جنێودان وه‌کو یه‌کێک له‌جۆره‌کانى توندوتیژیى مه‌عنه‌ویی. هاوڵاتى: گیان له‌ده‌ستدانى باباشێخ-ى میرى ئێزدییان و مه‌هاباد قه‌ره‌داغى نووسه‌رو چالاکوان؛ کاردانه‌وه‌ى زۆرى لێکه‌وته‌وه، زۆریش له‌بۆچوونه‌کان به‌بیانوى پاڵنه‌ری ئاینیى بوون هۆکارى ئه‌مه چییه؟ یاسین ئافتاو: دیسانه‌وه ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵێک هۆکارى له‌پشته، یه‌که‌میان په‌یوه‌سته به‌ده‌سه‌ڵاتى سیاسییه‌وه، دووه‌م به‌ئایینه‌وه‌و سێیه‌میش ئابووریى و کۆمه‌ڵایه‌تییه. له‌ڕووى سیاسییه‌وه؛ ئێستا له‌کوردستان ده‌سه‌ڵاتێکى هاوپه‌یمانى هه‌یه، به‌ڵام داینه‌مۆى سه‌ره‌کیى ده‌سه‌ڵاته‌که یه‌کێتیى نیشتیمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستانن، ئه‌و دوو هێزه به‌تایبه‌تى له‌دواى ساڵى ٢٠١٣ه‌وه کوردستان له‌قه‌یرانێکه‌وه به‌ره‌و قه‌یرانێکى دیکه ده‌به‌ن، ئه‌م دوو هێزه به‌درێژایى مێژووى خۆیان له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا هێنده بێزراو‌و نه‌خوازراو نه‌بوون، هه‌رشتێک په‌یوه‌ندیى به‌و دوو هێزه‌وه هه‌بێت به‌ر نه‌فره‌ت و جنێو‌و سووکایه‌تیى ده‌که‌وێت. هه‌ر فیگه‌رێکى سیاسیی، هونه‌ری، کۆمه‌ڵایه‌تیى رۆژێک له‌ڕۆژان له‌به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌و دوو هێزه کارى کردبێت و لێدوانى دابێت و وه‌لائى خۆى بۆ ده‌ربڕیبن و هێشتاش به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا له‌هه‌ر دۆخێک‌دا که‌ڕووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه، جا خۆش بێت یان ناخۆش؛ به‌ر هێرشى هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌وێت که ده‌سه‌ڵاته دووقۆڵییه‌که‌ى یه‌کێتیى و پارتى تا سه‌ر ئێسک ئازارى داون. ئه‌م قسانه‌ى من ده‌یانکه‌م پاساوهێنانه‌وه نیین بۆ دڵخۆشبوونى زۆرێک له‌خه‌ڵک به‌مردنى ئه‌و دوو فیگه‌ره، لێشت ناشارمه‌وه که‌هیچ هه‌ستێکم بۆ مردنى ئه‌و دوو فیگه‌ره نه‌بوو، نه پێم خۆش بوو نه ناخۆش، هه‌ربۆیه ره‌نگه باشتر له‌وانى دیکه بتوانم بابه‌تییانه له‌باره‌یانه‌وه بدوێم. که‌یسى بابه‌شێخ ئایینییه‌و هى مه‌هابادیش زۆرتر سیاسییه، بابه‌شێخ که میرى ئێزیدیانه، زۆرتر له‌لایه‌ن به‌شێک له‌مرۆڤه موسوڵمانه باوه‌ڕدارو دۆگماتیکه‌کانه‌وه په‌لامار درا «بێگومان باوه‌ڕدارانێکیش هه‌بوون دڵخۆش نه‌بوون»، به‌ڵام مه‌هاباد قه‌ره‌داغى به‌رفراوانتر په‌لامار درا، چونکه به‌بڕواى په‌لامارده‌ران؛ ئه‌م ژنه به‌رگریکار بووه له‌گه‌نده‌ڵکاران، سوودمه‌ند بووه له‌ئیمتیازاتى زۆر‌و به‌شێوه‌یه‌کى ناشاییسته‌ش. ئه‌وه جگه له‌وه‌ى به‌ره‌ى په‌لامارده‌ره‌کانى مه‌هاباد ئه‌وانه‌ش له‌خۆده‌گرێت که له‌سه‌ر دیده فێمنیستیى و یه‌کسانییخوازه‌کانى په‌لاماریان دا. لێره‌دا گرنگه ئاماژه به‌یه‌کێک له‌هۆکاره هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانى ئه‌م په‌لامارو جنێو‌و توندوتیژییانه بده‌م، ده‌سه‌ڵاتى دووله‌تى یه‌کێتیى و پارتی، دۆخێکى ئابووریى و سیاسیى و یاسایى وایان خوڵقاندووه که‌پڕه له‌هه‌ژاریى و نه‌داریی، له‌ترس و نادڵنیایی، له‌پێشێلکردن و ئازاردان، له‌دۆخێکى له‌و جۆره‌دا که‌خه‌ڵک به‌ده‌ست بێده‌سه‌ڵاتیى و په‌رته‌وازه‌یى و نه‌بوونى هێزێک که‌به‌رگرییان لێبکات؛ ده‌ناڵێنن. له‌دۆخێکى وادا به‌رگریى و هێرش بۆسه‌ر خوڵقێنه‌رانى ئه‌و دۆخه ده‌بێته‌وه به‌ئاکتێکى تاکه‌که‌سییانه، ئاکتى تاکه‌که‌سییانه‌ش هه‌میشه له‌فۆرمى له‌م جۆره‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت. هاوڵاتى: چى بکرێت بۆ کۆتاییهاتنى ئه‌و قسانه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى سۆشیال میدیا نه‌بێته شوێنى فڕێدانى جنێو‌و قسه‌ى نه‌شیاو؟ یاسین ئافتاو: بێگومان ئه‌و جۆره قسه‌کردن و جنێودانانه هه‌رگیز کۆتای‌یان نایه‌ت، هه‌تا مرۆڤ هه‌بێت قسه‌ى زبر‌و جنێو‌و تانه‌دان له‌یه‌کدى ده‌مێنن، به‌ڵام ده‌بێت قسه‌که‌مان له‌باره‌ى سنووردارکردنه‌وه بێت، ده‌بێت بڵێین چى بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و رووبه‌ره فراوانه‌ى جنێودان ته‌سک بکه‌ینه‌وه‌و ئه‌و ژماره زۆره‌ى جنێوده‌ران و زبرزمانان و لاقرته‌پێکه‌ران که‌مبکه‌ینه‌وه؟ بۆ کارێکى له‌م جۆره ده‌بێت کۆمه‌ڵگه‌یه‌کت هه‌بێت که به‌شه جیاوازه‌کانى په‌یوه‌ندییه‌کى یه‌کانگیرو هارمۆنییان پێکه‌وە هه‌بێت، ده‌بێت دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تیى و سیاسیى و په‌روه‌رده‌یى و میدیاییه‌کان په‌یوه‌ندیى هاوکارانه‌و هه‌ره‌وه‌زکارانه له‌نێوانیاندا هه‌بێت، ده‌بێت پێکه‌وه دۆخێک بهێننه ئاراوه که‌جنێودان کارێکى قێزه‌ون و جنێوفرۆش که‌سێکى نزم و بێزراو بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش سه‌رناگرێت هه‌تا دۆخێکى ئابووریى هاوسه‌نگ، ره‌وشێکى سیاسیى ئارام و ژینگه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تیى له‌سه‌ر رێزى به‌رانبه‌رو پێکه‌وه ژیان بونیاد نه‌نرابێت. هه‌ژارى دایک و باوکى هه‌موو جۆره‌کانى توندوتیژییه، هه‌ژارى بۆ نزمترین ئاسته‌کان داببه‌زێنه، له‌گه‌ڵیدا هه‌موو جۆره‌کانى توندوتیژیى له‌که‌میى ده‌ده‌ن، خۆ له‌خۆڕا کورد نه‌یوتووە «کاسه‌ى پێ ئاشتیى ماڵه». نایه‌کسانیى و له‌پڕبوونه‌کوێ و تاڵانیى و گه‌نده‌ڵیى و نه‌بوونى سزادان و لێپێچینه‌وه له‌وانه‌ى هه‌ر له خۆوه ده‌بنه خاوه‌نى هه‌موو شتێک؛ هۆکارێکى دیکه‌ى توندوتیژییه، له‌حاڵه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا؛ هه‌ژاریى و نایه‌کسانیى دوو پاڵنه‌رى هه‌ره سه‌ره‌کین بۆ توندوتیژیى و به‌تایبه‌تیى بۆ جنێودان. به‌ڵام ئه‌م قسانه‌ى پێشه‌وه به‌و مانایه نایه‌ن که‌ده‌بێت سه‌رچاوه‌کانى دیکه‌ى جنێودان و توندوتیژى زاره‌کیى فه‌رامۆش بکه‌ین. په‌روه‌رده‌ى خێزانیی، هى خوێندنگه‌و په‌رستگه و میدیایى کارایى گه‌وره‌یان هه‌یه له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندن یان که‌مبوونه‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌یه‌دا. باشترین رێگه بۆ که‌مکردنه‌وه‌و سنووردارکردنى دیارده‌ى جنێودان بریتییه له‌چاککردن و گه‌شه‌پێدانى ژێرخانى کۆمه‌ڵگه، ده‌بێت خه‌ڵک له‌ڕووى داراییه‌وه باش بن، ده‌بێت رێ بگیردرێت له‌ده‌وڵه‌مه‌ندبوونى ناڕه‌وا، ئینجا رێکاره په‌روه‌رده‌ییه‌کان به‌پله‌ى دووه‌م دێن، پاشان رێکاره یاسایى و سزایى و لێپێچینه‌وه‌کان به‌پله‌ى سێیه‌م. به‌کورتییه‌که‌ى پێداویستیی بنه‌ڕه‌تییان بۆ خه‌ڵک دابین بکه، په‌روه‌رده‌ى دروستیان بکه، هۆشدارییان پێبده‌و بیانترسێنه، خۆبه‌خۆ ئه‌م دیارده‌یه و هه‌موو دیارده نه‌شیاوه‌کانى دیکه‌ش که‌م ده‌بنه‌وه. هاوڵاتى: کێ ده‌توانێت کاریگه‌رى هه‌بێت بۆ چاککردنى ئه‌و بارودۆخه؟ یاسین ئافتاو: به‌ر له‌هه‌مووان ده‌سه‌ڵاتى سیاسیی، ده‌بێت به‌باشیى کاره‌کانى خۆى جێبه‌جێ بکات، ده‌بێت دۆخێک بێنێته ئاراوه که‌هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌توانن له‌م پرسه‌دا رۆڵیان هه‌بێت کارێک بکه‌ن، تۆ که بازاڕت خاپوور کردبێت، که‌شى سیاسییت پێ کردبێت له‌ترس و توندوتیژی، که‌مووچه نه‌ده‌یت و قوتابخانه‌کانت کردبێته که‌لاوه، تۆیه‌ک که‌ده‌رفه‌تت دابێت به‌ژماره‌یه‌کى که‌مى خه‌ڵک باشترین ژیانیان هه‌بێت و زۆرینه‌ش به‌ده‌ست نه‌بوونى و ده‌سکورتی و مه‌راق و خه‌فه‌ته‌وه وه‌خت بێ دیق بکه‌ن؛ هێشتاش چاوه‌ڕێ ده‌که‌یت جنێو نه‌ده‌ن؟! ئه‌وه نامومکینه، هه‌ر رێکارێکى سزادان و چاوسوورکردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه به‌یاساو کارى له‌و جۆره ده‌ره‌نجامه‌که‌ى پێچه‌وانه ده‌بێت، بگره خراپتریش ده‌بێت، چونکه ئه‌و ڕێکارانه به‌بێ چاککردنى ژێرخانه‌که؛ له‌دۆخى توندوتیژیى مه‌عنه‌وییه‌وه به‌ره‌و خراپترین جۆره‌کانى توندوتیژیى فیزیکیمان ده‌بات.
ھاوڵاتی راپۆرتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان لە 151 لاپەڕە و هەشت بەش پێکھاتووە. پوختەیەک لەبارەی راپۆرتەکە: به‌شی یه‌كه‌م ئەم بەشەی راپۆرته‌كه تایبه‌ته به ئامانجه‌كان، تێیدا فه‌رمان دراوه به: به‌دامه‌زراوه‌ییكردن و يه‌كخستنى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى و فه‌رمانگه و يه‌كه جياجياكان، كه مووچه‌ى خانه‌نشينى تێدا خه‌رج ده‌كرێت و، وەزاره‌تى دارايى راسپاردووه بۆ دامه‌زراندنی سندوقی خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان. تێیدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هامه‌هه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كار له‌سه‌ر كاراكردن و پشتیوانیكردنی دارایی سندوقی خانه‌نشینی ده‌كات. بەشی دووەم ئەم بەشەش تایبه‌ته به رێكخستنەوەی ماف و ئیمتیازاتەكانی میراتگرانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی. به‌شی سێیه‌م تایبه‌ته به نەهێشتنی سوودمەندبوون لە جارێك زیاتر لە بودجەی گشتی، تێیدا هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خراوه‌نه‌ته‌ڕوو بۆ بنبڕكردنی دوو مووچه‌یی و زیاتر، كه پشتبه‌ستراوه به چه‌ند بڕگه و مادده و بڕیارێك. بەشی چواره‌م ئەم بەشەش لە راپۆرته‌كه تایبه‌ته بە پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ. له گرنگترین خاڵه‌كانیشی یەکخستنی یەکەکانی ژمێریارییه لە وەزارەت و هێزەکانی (70) و (80) لە یەک یەکەی ژمێریاریدا لە بەڕێوبەرایەتیی گشتی بودجە و بەرنامەکان/ ژمێریاری سەربازی و دەکەوێتە ژێر چاودێریی فەرمانگەی چاودێری دارایی لە وەزارەتی پێشمەرگە و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان، هه‌روەها رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی و گواستنەوەی گشت پاسەوانەكان بۆ سەر میلاكی هێزەكانی یەكەی پاسەوانی لە وەزارەتی ناوخۆ. "بەهیچ جۆرێك نابێت پاسەوان لەسەر میلاكی هیچ یەكەیەكی تری سەربازی یان هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ هەبێت، جگە لە یەكەی پاسەوانی سەر بە وەزارەتی ناوەخۆ، خەرجكردنی مووچەی پاسەوانی تەنها لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی ناوخۆ دەبێت دوای هاوتاكردن و یەكخستنیان، ئەم پڕۆسەیە دوای دەرچوواندنی پەیڕەوی یەکەی پاسەوانی دەچێتە بواری جێبەجێکردن". به‌شی پێنجه‌م تایبه‌ته به ده‌رماڵه‌كان: كه له گرنگترین خاڵه‌كانی ناوەندی راوێژی یاسایی لە ئەنجوومەنی وەزیران رەشنووسی بڕیاری رێکخستنەوە و پێداچوونەوە بە گشت دەرماڵەکانی ئامادەکردووە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەمەبەستی پەسەندکردنی لەسەر راسپاردەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی. به‌شی شه‌شه‌م ته‌رخانكراوه بۆ رێكخستنەوەی هەژماركردنی خزمەت، كه گشت وەزارەت و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت دەستیان بە پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەران کردووە و تا ئێستا (٢٠٨٩٤٤) دۆسیەی فەرمانبەران وردبینییان بۆ کراوە. به‌شی حه‌وته‌می ئەم بەشەی راپۆرتی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی تایبه‌ته به بواری خانه‌نشینی كه له گرنگترین خاڵه‌كانیشیدا هاتووە: 1- بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە گشت بەڕێوەبەرایەتییەکان لیژنەی لاوەکی پێکهێناوە بۆ پێداچوونەوەی دۆسیەی گشت خانەنشینکراوەکان بە مەبەستی جیاکردنەوەی خانەنشینانی شایستە و ناشایستە. 2- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و رێکخراوی UNDP و فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری سیستەمێکی ئەلیکترۆنی داناوە بەمەبەستی دروستکردنی دۆسییەی ئەلیکترۆنی بۆ گشت خانەنشینکراوان، ئەم پرۆسەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ لێکدی جیاکردنەوەی کەسانی شایستە و ناشایستە و یەکخستنەوەی مافەکانیان. 3- لیژنەی باڵای بایۆمەتری لە ڕێگەی فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیارییەوە لە قۆناغی دووەمی بایۆمەتریدا سیستەمی خانەنشینی بە سیستەمی بایۆمەتری دەبەستێتەوە. به‌شی هه‌شته‌م به چه‌ند بڕگه و بابه‌تێك حوكمه‌كانی كۆتایی خراوه‌نه‌ته‌ڕوو، هه‌روها بڕیاردراوه دامەزراندن لە وەزیفەكانی (بەڕێوەبەری گشتی و راوێژكار و سەرووتر) لە دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق رادەگیرێت، مەگەر تەنها لەو كاتەی پلەی بەتاڵ هەبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووری گشتاندنی کردووە بە ژمارە (٢٦٨) لە ١٧/٦/٢٠٢٠ بۆ سەرجەم وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و تاوەکو ئێستا (٦٨٥٠٧) فەرمانبەر و مووچەخۆر هەژماری بانکییان بۆ کراوەتەوە و پرۆسەکە بەردەوامە. كۆتایی راپۆرته‌كه تایبه‌ته به دۆكیومێنت و نووسراوه‌كان، كه بۆ سه‌رجه‌م هه‌نگاو و بڕیاره‌كانی جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان ئاماژه‌بۆكراو هاوپێچ كراوه. دەقی تەواوی راپۆرتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی لەم لینکەدا ببینە
ھاوڵاتی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیای وت وڵاتەكەی چاوی لە هاوبەشییەكی ڕاستەقینەیە لەگەڵ ئەڵمانیا، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانەی سەردانەكەیدا لە بەرلین لەگەڵیدا كۆبووەوە. لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا مێركڵ ڕایگەیاند، ڕێكخراوی داعش وەك هەڕەشەیەك بۆ ناوچەكە و دەرەوەش دەمێنێتەوە. وتیشی، "ئەڵمانیا سورە لەسەر هاوكاریكردنی عێراق، لەوەی پەیوەندیدارە بە هەنگاونان بۆ هێنانەدیی سەقامگیری و ئاسایش و بەهەمان شێوەش گەشەی ئابوری". ھەروەھا كازمی وتی "هاتووم بۆ بەرلین بۆ ئەوەی جەخت لەسەر پابەندی عێراق لە ویستی بونیادنانی پەیوەندییەكی پتەو و چاو لەسەر هاوبەشییەكی ڕاستەقینە بكەمەوە". راشیگەیاند کە وڵاتەكەی چاوی لە هاوبەشییەكی ڕاستەقینەیە لەگەڵ ئەڵمانیا. ئێوارەی یەكشەممە 18ی تشرینی یەکەم سەرۆکوەزیرانی عێراق گەشتەكەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەستپێكرد. یەكەم وێستگەی سەردانەكەی كازمی بۆ ئەوروپا بە فەڕەنسا دەستیپێكرد و لەو وڵاتە لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكدا كۆبووەوە.
