هاوڵاتى ئێران بە(137) ملیار بەرمیل یەدەگی نەوت بەسێیەم وڵاتی بەرهەمهێنی نەوت لەجیهاندا لەقەڵەم دەدرێت و رۆژگارێک رۆژانە شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی رەوانەی بازاڕەکانی جیهان کردوەو خاوەنی (13%) نەوت و (16%) هەموو غازی جیهانەو یەکێک لەوڵاتە زلهێزە نەوتییەکانەو تەمەنی بەرهەمهێنانی زێڕی رەش لەو وڵاتە دەگاتە (112) ساڵ کە بۆ یەکەمجار لەلایەن بەریتانیاوە دەستی بەسەرداگیراو بووە دەستمایەی سەرکەوتنی ئەو وڵاتە لەدوو جەنگی گەورەی جیهان چونکە بەریتانیا بۆ ماوەی نزیکەی (50) ساڵ خاوەنی بەرکابەری نەوتی ئێران بوو لەدەرهێنانیەوە تا بەکارهێنان و فرۆشتنی و لەکاتی دووەم جەنگی جیهانیدا ئەمەریکاو سۆڤیەت خۆیان گەیاندە نەوتەکەی ئێران و بوونە کێشەی گەورە لەبەردەم بەریتانیادا. ئەوەی روونە نەوت دەتوانێت رۆژگارێکی رەش بۆ هەر وڵاتێک دروستبکات کەپشتی پێ ببەستێت و ئێران لەو وڵاتانەیە کەپێچەوانەی بانگەشەکانی، پشتی زۆری بەنەوت بەستووە ئەگەرچی بەرهەمهێنان لەبواری سامانەکانی دیکەی وڵاتەکەیدا فەرامۆش نەکردوە بەڵام سزادانی کەرتی نەوتی ئێران و نزیکبوونەوەی ئابوری لەداڕمان دەریخست سەرچاوەی یەکەم و سەرەکیی ئەو وڵاتە نەوت‌و غازەو هەر مەترسییەک بۆسەر ئەو بەرهەمە ئابوریی ئێران ژێروژور دەکات و ئەوەی کەئەمڕۆ لەو وڵاتە بەهای هەر دۆلارێک گەیشتوەتە (31) هەزار تمەن ئاماژەکانی ئەم ژێروژوربوونەیە. دەرهێنانی نەوت و بەنیشتیمانیکردن ساڵی (1908) نەوت لەسەر دەستی هاووڵاتییەکی بەریتانی بەناوی ویلام ناکس دارسی لەشاری (مەسجد سلێمان) لەئێران بەرهەمهێنراو بەپێی رێککەوتنێک نەوتی هەموو جوگرافیای ئێران جگە لەباکوری ئەو وڵاتە بۆ ماوەی (60) ساڵ رادەستی بەریتانیا کراو لەبەرامبەردا تەنها (16%) داهاتی نەوتەکە بۆ ئێران بێت و ئەمەش ناڕەزایەتیی ناوخۆیی لەو وڵاتە لێکەوتەوەو دواجار لەساڵی (1940) بەهەوڵی ژمارەیەک پەرلەمانتارو سکاڵای دیپلۆمات و سیاسییە نێودەوڵەتییەکانی ئێران، سەرجەم رێککەوتنەکانی کۆمپانیا نەوتییەکانی بەریتانیا لەگەڵ ئێران هەڵوەشێنرانەوەو ئەو وڵاتە بەنیشتیمانیکردن یان خۆماڵیکردنی نەوتی وڵاتەکەی راگەیاند کە بەقۆناغێکی گرنگی مێژویی هاوچەرخی وڵاتەکە لەقەڵەمدەدرێت، بەڵام لەڕاستیدا بەریتانیا هەر لەڕێگەی ژمارەیەک کۆمپانیاوە دەستبەرداری نەوتی ئێران نەبوو. نەوتی ئێران سوتەمەنیی دوو جەنگی جیهانی دوای دەستپێکردنی یەکەم جەنگی جیهانی لەساڵی (1914) ئاستی هەناردەی ئێران لەڕۆژانە (274) هەزار تۆن نەوت گەیشتە ملیۆنێک و (500) هەزار تۆن و بەریتانیا توانی بەسودوەرگرتن لەنەوتی ئێران بەرەی جەنگ لەبەرژەوەندیی خۆی و هاوپەیمانەکەی بەهێزبکات و بەشی زۆری کەشتییە جەنگییەکانی هاوپەیمانانی بەریتانیا سودیان لەنەوتی ئێران وەردەگرت و ئەمەش بوەمایەی سەرکەوتنیان لەڕووی دەریایی و سەربازییەوەو دوای ساڵی (1939) لەگەڵ دەستپێکردنی دووەم جەنگی جیهانیدا، ئێران بێلایەنی خۆی راگەیاند لەکاتێکدا رەزا پەهلەوی پاشای ئەوکاتی ئێران پشتیوانیی بۆ ئەڵمانیا دەربڕیبوو، ئەمەش نیگەرانیی هاوپەیمانانی لەدژی ئەدۆڵف هیتلەری لێکەوتەوەو جارێکی دیکە بەریتانیا هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی زۆربەی سەرچاوە نەوتییەکانی ئێرانی دا‌و باجی بەرهەمهێنانی نەوتیشی لەئێران زیاد کرد‌و (80%)ی نەوتی ئەو وڵاتە بۆ خۆی دەبردو (14%) دیکەی نەوتەکەی دەدا بەئەمەریکا وەک هاوپەیمانێکی جەنگ لەدژی هیتلەر، واتە ئێران لەو سەردەمەدا تەنها (6%)ی نەوتەکەی خۆی بۆ دەمایەوە. بەریتانیا بەدامەزراندنی چەند پاڵاوگەیەک لەئێران توانی سوتەمەنیی فڕۆکەکانی وڵاتانی هاوپەیمانی خۆی دابین بکات کەبەشێکی بەرچاوی نەوتی باکوری ئەفەریقاو دەریای رەش-یان بەهۆی داگیرکارییەکانی هیتلەرەوە لەدەستدابوو بۆیە بەزمانێکی دیکە دابینکردنی سوتەمەنیی دوو جەنگی گەورەی جیهان بەنەوتی ئێران بوو ئەو وڵاتە هەم لەڕووی سیاسییەوەو هەم لەڕووی ئابورییەوە بووە سوتەمەنیی جەنگێک کە خۆی بەبێلایەن دەزانی تێیدا. نەوتی ئێران و (50 بە 50) ساڵی (1940) لەگەڵ زیادبوونی ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆ‌و پەرلەمانی ئەو سەردەمی بەناوی (شورای میللی ئێران) و داگیرکردنی ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمەریکاو بەریتانیاو سۆڤیەت، نەوتی وڵاتەکە بووەهۆی ناکۆیی داگیرکەران و ئەمەش وایکرد رێککەوتنی نەوتیی پێشوی بەریتانیا لەگەڵ ئێران هەڵبوەشێنرێتەوەو چیتر بەریتانیا نەتواێت (80%)ی نەوتی ئەو وڵاتەو داهاتەکەی بۆ خۆی ببات، بۆیە سۆڤیەت لەباکورەوە نەوتی ئێرانی بۆخۆی دەبردو ئەمەریکاو بەریتانیاش خۆیان بەخاوەنی نەوتی باشوری ئێران دەزانی و دواتر بەبڕیارێکی پەرلەمانی ئەوکاتی ئێران هەموو ئەو ئیمتیازانەی درابوون بەوڵاتانی بیانیی هەڵوەشێنرانەوەو بەریتانیاش بەهۆی ئەوەی دەستی سۆڤیەت لەنەوتی ئێران کورت کاتەوە رەزامەندیی خۆی بۆ ئەو بڕیارە دەربڕی بەڵام دەستی بەدانوستان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کرد بۆ واژۆکردنی گرێبەستی دیکەی نەوتی لەگەڵ ئەو وڵاتە کرد‌و بڕیاریدا لەبەرامبەر هەر بڕە نەوتێکی ئێران بۆ کۆمپانیاکانی خۆی لەو وڵاتە (50%)ی داهاتەکەی رادەست بکاتەوە کەئەمەش دووبارە ناڕەزایەتی خەڵکی ئێران و پەرلەمانی ئەو وڵاتەی بەدواوە بوو بوەهۆی ئاڵۆزبونی دۆخی ناوخۆ‌و کوشتنی دەیان کرێکاری بواری نەوت و خۆپیشاندەری ناڕازیی کەماوەی (10) ساڵ پڕۆسەی دۆزینەوەو دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوتی ئێرانی لەئاستێکدا وەستان و ئەو بوارە گەشەی بەخۆیەوە نەبینی. ئۆپیک داڵدەیەک بۆ ئێران ڤەنزوێلا کەخاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان بوو لەساڵی (1949) داوای لە (ئێران، عێراق، سعودیە، کوەیت) کرد کە رێکخراوێکی تایبەت بەوڵاتانی هەناردەکاری نەوت دابمەزرێنن و دواجار دوای زیاتر لە (10) ساڵ و دوای کۆبونەوەی سەرکردەی ئەو وڵاتانە لەبەغدای پایتەختی عێراق رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (Organization of the Petroleum Exporting Countries) بە کوتکراوەی (ئۆپیک) دامەزراو ئەو وڵاتانە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان سەبارەت بەئاستی هەناردەو نرخی نەوت رێککەوتن و هەریەکە لەوڵاتانی (جەزائیر، لیبیا، نێجیریا، قەتەر، ئیمارات، ئیکوادۆر، ئەنگۆلا، کۆنگۆ) دواتر بوونە ئەندامی رێکخراوەکەو ئەمەش بەوەرچەرخانێکی گرنگی ئابوریی لەمێژوی جیهاندا لەقەڵەم دەدرێت، بۆیە ئێران توانی بەسودوەرگرتن لەڕێکخراوەکە زۆرینەی داهاتی نەوتەکەی لەچنگی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی سەر بەبەریتانیاو ئەمەریکاو سۆڤیەتی جاران دەربهێنێت یان قازانجێکی زیاتر بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی وڵاتەکەی لەکاتێکدا پێشتر تەنها نیوەی داهاتی نەوتەکەی بۆ دەمایەوەو حەوت کۆمپانیای بەریتانیاو ئەمەریکا کە بەحەوت خوشکی نەوتی دەناسران رێگرییان لەبەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکردو پێش دروستبونی ئۆپیک نرخی هەر بەرمیلێک نەوت تەنها دوو دۆلار بوو کەدواتر نرخەکە لەسایەی ئۆپیکەوە بەرز بوەوەو گەیشتە نزیکەی (25) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. ئێران خاوەنی یەدەگی زیاتر لە (211) ملیار بەرمیلی نەوتە کەدەکاتە نزیکەی (13%)ی هەموو نەوتی جیهان و دەتوانێت تا (112) ساڵی دیکە نەوت بەرهەم بهێنێت پێگەی نەوتیی ئێران بەپێی دوایین ئامارە جیهانییەکان ئێران خاوەنی یەدەگی زیاتر لە (211) ملیار بەرمیلی نەوتە کەدەکاتە نزیکەی (13%)ی هەموو نەوتی جیهان و دەتوانێت تا (112) ساڵی دیکە نەوت بەرهەم بهێنێت و سێیەم وڵاتی نەوتییە دوای ڤەنزوێلاو سعودیە، بۆیە داهاتی سەرەکیی ئەو وڵاتەش بەستراوەتەوە بەفرۆشی نەوتەوە لەکاتێکدا پێشتر توانیبوی ئاستی هەناردەی رۆژانەی نەوتی وڵاتەکەی بگەیەنێتە شەش ملیۆن بەرمیل، بەڵام سزاکانی ئەمەریکا بۆسەر ئێران وایکرد ئاستی هەناردەی نەوتەکەی بۆ بازاڕەکانی جیهان دابەزێت بۆ (250) هەزار بەرمیل لە رۆژێکداو رۆژگاری ئەو وڵاتە وەک نەوتەکەی رەش بکات. کێڵگە نەوتییەکانی ئێران بەپێی ئامارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وڵاتەکەی لەئێستادا خاوەنی (11) کێڵگەی نەوتییە کە یەدەگەکانیان بە (154) ملیار بەرمیل نەوت خەمڵێنراوەو تا (53) ساڵی دیکە توانای دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوتیان لەو کێڵگانە هەیەو گەورەترین گێڵگە نەوتییەکانی بریتین لە (ئەهواز، نامئاوەران، گەچساران)، جگە لەو کێڵگە نەوتییانە خاوەنی (42) کێڵگەی غازە کەیەدەگیان دەگاتە (33) ترلیۆن سێجا کەدەکاتە (17%)ی غازی هەموو جیهان و زۆربەشیان لەناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت لە ئیلام و کرماشان هەڵکەوتون و بەمەش لەڕووی غازەوە ئێران دووەم وڵاتە لەجیهانداو رەنگە بەهۆی دابەزینی ئاستی هەناردەو کەمبونەوەی نرخی نەوت ئەو وڵاتە لەداهاتودا پەنا بۆ فرۆشتنی زیاتری غاز بەرێت و ببێتە بەدیلێکی گەورەی نەوت. کۆتایی ساڵە نەوتییەکانی ئێران ساڵی (1973) بەهۆی سەرهەڵدانی جەنگی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل ئاستی نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوەو بۆ یەکەمجار لەمێژودا نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە زیاتر لە (40) دۆلار‌و ئەمەش وایکرد ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران لەو سەردەمەدا بگاتە شەش ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕۆژێکداو داهاتی نەوتیی ئەو وڵاتەش لە دوو ملیارەوە بۆ (20) ملیار بەرزبوەوە ئەگەرچی ئەو دۆخە بۆ جیهان شۆک و گرانیی بوو بەڵام بۆ ئێران بوەمایەی خێروخۆشیی کەدوای کۆتایی ئەو شۆک و دۆخە چیتر ئێران هەناردەی هاوشێوە و داهاتی تا ئەو ئاستەی بۆ جارێکی دیکە بەخۆیەوە نەبینییەوە. راپەڕینی ئێران هەناردەی نەوتی بۆ نیوە دابەزاند پێش روخانی رژێمی پاشایەتی ئێران و هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی لەساڵی (1979) لەو وڵاتە ئاستی هەناردەی نەوت بەبەردەوام نزیکەی چوار ملیۆن و (500) هەزار بەرمیل بووە لەڕۆژێکداو بەمەش بوەتە دوەمین وڵاتی هەناردەکاری نەوتیی جیهان و دەستپێکی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لەساڵی (1980) ئاستی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتەی بۆ کەمتر لەیەک ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا دابەزاندو دوای کۆتایی جەنگ توانی ئاستی هەناردەی نەوتەکەی بۆ دوو ملیۆن و (875) هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبکاتەوە. سزای رەشی ئێران بەریتانیا کەخۆی یەکەم بەرهەمهێن و فرۆشیاری نەوتی ئێران بووە یەکەم وڵاتیش بوو کە لەساڵی (1950)و دوای بەنیشتیمانیکردنی نەوت لەلایەن ئێرانییەکانەوە ئەو وڵاتەی لەڕووی بازرگانیی بەنەوتەوە سزا داوەو دوای ئەو ئەمەریکا بەبیانوی بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەهاوکاریی ژمارەیەک وڵات لەساڵی (2012)دا نەوتی ئێرانی کردە ئامانج و بەهەموو شێوەیەک هەوڵیدا رێڕەوە نەوتییەکانی ئێران بەبیانوی سەربازی و سیاسییەوە دابخات و داهاتەکەی کەمبکاتەوە، لەلایەکی دیکەوە کۆماری ئیسلامی ئێران لەساڵی (2017) بڵاوکردنەوەو ئامارە رەسمییەکانی بەرهەمهێنان و داهاتی نەوتیی وڵاتەکەی راگرتوەو ئەو ئامارانەی ئاماژەی پێدەکرێن ناڕەسمییە، ئەگەرچی زۆرجار ئامارە ناڕەسمییەکانیش ئەو راستیە دەردەخەن کەئێران بەو سزایانەی ئەمەریکا، تەنگەتاو بووە چونکە (50%)ی بودجەی ئێران لەداهاتی فرۆشتنی نەوتەوەیەو ئەمەریکا بەهەستیارییەکی زۆرتر لەجاران ئەو سەرچاوەیەی کردووەتە ئامانج بەشێوەیەک پێگەی ئێرانی لەسێیەم وڵاتی نەوتی و دووەم وڵاتی غازیی جیهان کردووە بەیەکێک لەو وڵاتانەی کەئابورییەکەی لەلێواری رووخاندایە. نەوتی ئێران سامانێکی زۆر‌و داهاتێکی کەم ئەگەرچی لەئێستاشدا ئێران خەون بەزیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتەوە دەبینێت، بەڵام ناچارە ئەو نەوتە زۆرەی کەدەگاتە زیاتر لەچوار ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا لەکۆگای تایبەتی و هەندێکجار کەشتی نەوتهەڵگر لەدەریاکاندا پاشەکەوت بکات بەهیوای ئەوەی رێگەیەک بۆ فرۆشتنی بدۆزێتەوە کەشارەزایانی ئابوریی ئەوە بەدور دەزانن، بەپێی دوایین ئاماری ئۆپیک کەئێران وڵاتێکی گرنگە لەو رێکخراوە، تاساڵی (2022) ئاستی داواکاریی بۆ نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرز نابێتەوەو گەشەی ئابوریی بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەدابەزیندایەو لەلایەکی دیکەوە زۆربەی وڵاتانی پیشەسازیی جیهان بیر لەبەدیلێکی دیکەی وزە دەکەنەوە بەتایبەت وزەی پاک کە لەخۆرو با بەرهەمدەهێنرێت، بۆیە ساڵی (2033) ئاستی داواکاریی بازاڕەکانی نەوت بۆ هەمیشە روو لەدابەزین دەکات کەئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی نەوتە پاشەکەوتەکانی ئێران رەنگە ئاو بیبات و رۆژگارێکی باش بۆ ئێران بەدی نەهێنێت.
هاوڵاتى له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا به‌ڕێوه‌به‌رانى رۆشنبیری، چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى سلێمانى هه‌ڵبژێردران. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیدا ده‌نگیدا له‌سه‌ر ده‌ستبه‌کاربونى هه‌ریه‌که له به‌ڕێوه‌به‌رانى رۆشنبیری، چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى سلێمانی. له کۆبونه‌وه‌که‌دا موحسن ئه‌دیب له‌سه‌ر پشکی گۆڕان به ده‌نگى 22 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن بووه به‌ڕێوبه‌رى گشتى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى و ئیسماعیل ڕه‌شید له‌سه‌ر پشکی کۆمه‌ڵی ئیسلامی به ده‌نگى 21 ئه‌ندام بووه به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى و محه‌مه‌د جه‌لیل له‌سه‌ر پشکی گۆڕان به 25 ده‌نگ به به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى سلێمانى هه‌ڵبژێردرا.
هاوڵاتى رێـکخـراوى توێژینه‌وه‌و گـه‌شـه‌پێـدان (RDO) راپۆرتێکی ئادەکردووە لەسەر بەڵێنەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردەنکانی دوو ساڵی پێشوو کەزۆربەیان جێبەجێنەکراون. زۆرترینی بەڵێنەکان لەلایەن لیستی گۆڕانەوە دراوە کە (228) بەڵێن لەخۆدەگرێت و بەدوای ئەویشدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (183) بەڵێن و پاشان یەکگرتووی ئیسلامی (127) بەڵێن و پاشان کۆمەڵی ئیسلامی (79) بەڵێن. پارتی دیموکراتی کوردستان (60) بەڵێنی داوە، ھەروەھا نەوەی نوێ (50) بەڵێن کەیەکێک لە بەڵێنەکان دابینکردنی (150) ھەزار ھەلی کار بووە. رێـکخـراوى توێژینه‌وه‌و گـه‌شـه‌پێـدان (RDO ) رێکخراوێکى ناوخۆیى سه‌ربه‌خۆى ناحکومییه، ئیش له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌کات. بەپێی راپۆڕتی رێکخراوەکە لە تایبەتە بەکارەکانی په‌رله‌مانى کوردستان له‌ساڵى دووه‌میدا (1/10/2019 ــ 30/9/2020)، لەو ماوەیدا که‌ده‌کاته ماوه‌ى یه‌ک ساڵى ته‌واو، په‌رله‌مانى کوردستان ته‌نیا (31) کۆبوونه‌وه‌ى کردووه، (17) کۆبوونه‌وه له‌وه‌رزى پاییز‌ى ساڵى یه‌که‌م بووه، (7) کۆبوونه‌وه له‌وه‌رزى به‌هاره‌ى ساڵى دووه‌م بووه، (7) کۆبوونه‌وه له‌وه‌رزى پاییز‌ى ساڵى دووه‌م بووه ته‌نیا (7) یاساى په‌سندکردووه. هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ به‌ڵێنه‌کانى شه‌ش لیستى ناو په‌رله‌مانى کوردستان پڕۆژه‌ى چاودێریکردنى جێبه‌جێکردنى به‌ڵێنى لیسته‌کانى په‌رله‌مانی کوردستان، بۆ ساڵى یه‌که‌م ته‌نیا چوار لیستى گه‌وره‌ى ناو په‌رله‌مانى ده‌گرته‌وه، که بریتى بوون له‌پارتى دیموکراتى کوردستان (45) کورسى، یه‌کێتیى نیشتیمانیى کوردستان (21) کورسى، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان (12) کورسى، نه‌وه‌ى نوێ (8) کورسى ــ هه‌رچه‌نده کۆمه‌ڵێک کێشه‌ى ناوخۆییان هه‌یه‌و هه‌ندێک له‌ئه‌ندامانیان بانگه‌شه‌ى جیابوونه‌وه له‌م فراکسیۆنه ده‌که‌ن. له‌ساڵى دووه‌مدا، جگه له‌م چوار لیسته، ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ردوو لیستى ئیسلامی، کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌کوردستان (7) کورسى ، یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان خاوه‌نى (5) کورسیش ده‌که‌ین. لێره له‌خواره‌وه، رێژه‌و راده‌ى جێبه‌جێکردنى به‌ڵێنى لیسته‌کان له‌ماوه‌ى ساڵى دووه‌مى په‌رله‌مان، ده‌خه‌ینه‌ڕوو. دواتر کۆى گشتى راده‌ى جێبه‌جێکردنى به‌ڵێنه‌کان له‌ماوه‌ى هه‌ردوو ساڵى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى کوردستان، بۆ ئه‌م شه‌ش لیسته ده‌خه‌ینه‌ڕوو. یه‌که‌م: لیستى ژماره (183)ى پارتى دیموکراتى کوردستان. به‌رنامه‌ى لیستى پارتى له (10) به‌ش پێکهاتووه‌و له‌کۆى گشتیدا بریتییه له (60) به‌ڵێن، هه‌ر به‌شێک دابه‌ش ده‌بێته‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌رو سێکته‌رى جیاواز، به‌جۆرێک به‌رنامه‌که ئه‌وه‌نده فراوانه، ئه‌وه‌نده به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى تێدایه، هه‌ندێکیان جێبه‌جێکردنیان ئه‌سته‌مه‌و هه‌ندێکى تریشیان هیچ پەیوه‌ندى به‌په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه نییه. به‌شى یه‌که‌مى به‌رنامه‌ى لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان (10) به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردن له‌خۆده‌گرێت، به‌شى دووه‌م (11) به‌ڵێنى تێدایه، به‌شى سێیه‌میش (8) به‌ڵێن، به‌شى چوارەم (3) به‌ڵێن، به‌شى پێنجه‌م (4) به‌ڵێن، به‌شى شه‌شه‌م (5) به‌ڵێن، به‌شى حه‌وته‌م (5) به‌ڵێن، به‌شى هه‌شته‌م (6) به‌ڵێن، به‌شى نۆیه‌م (4) به‌ڵێن و به‌شى دە‌یه‌م (4) به‌ڵێن له‌خۆده‌گرێت. کۆى به‌ڵێنه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ ده‌نگده‌رانى، بریتییه له (60) به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردن که‌پێویست ده‌کات له‌ماوه‌ى چوار ساڵى خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا جێبه‌جیێان بکات. به‌شێک له‌م به‌ڵێنانه به‌شێکن له‌کارى حکومه‌ت، وه‌کو ده‌زانین جیاوازى هه‌یه له‌نێوان به‌ڵێنه‌کانى هه‌ڵبژاردن که لیسته‌کان به‌ده‌نگده‌رى خۆیانى ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى کارى حکومه‌ت که له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى حکومییه‌وه پێشکه‌ش به‌په‌رله‌مانى کوردستان کراوه، بۆ نموونه، به‌شێک له‌به‌ڵێنه‌کانى لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان، بریتییه له‌مانه‌ى خواره‌وه: - «جێبه‌جێکردنى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوورو پێداگیرى له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هه‌موو ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و دیاریکردنى سنوورى کوردستان و کۆتاییهێنان به‌دواخستن و خۆدزینه‌وه له‌جێبه‌جێکردنی». - «ڕێکخستنى نوێنه‌رایه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌کان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا». - «؛کارکردن بۆ چاره‌سەرکردنى گرفتى ئاواره‌کان به‌گشتى و باشترکردنى بار‌و گوزه‌رانیان، هاوکات هه‌وڵدان و هاوکارى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى بۆ دابینکردنى سه‌قامگیریی له‌ناوچه‌کانیان به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کى شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌و سه‌ربه‌رزانه‌و ژیانێکى ئاسووده«. ئه‌م سێ خاڵه نموونه‌ى زۆر بچووکن له‌باره‌ى گشتگیرى به‌ڵێنه‌کان و ئه‌سته‌مى جێبه‌جێکردنیان، چونکه پەیوه‌ندییان به‌کارى په‌رله‌مانییه‌وه نییه‌و به‌رپرسیارێتى حکومه‌تى عێراقى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه، بۆیه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى لیستى (183)ى پارتى به‌ده‌نگده‌رانى خۆیانیان داوه، به‌شێکن له‌کارنامه‌ى حکومه‌ت و پەیوه‌ندییان به‌کارى په‌رله‌مانییه‌وه نییه‌و له‌په‌رله‌مانیش جێبه‌جێ ناکرێن. جگه له‌م تێبینییانه له‌باره‌ى به‌ڵێنه‌کان، له‌ساڵى دووه‌مى کارى خۆیاندا، لیستى پارتى ته‌نیا دوو (2) به‌ڵێنیان جێبه‌جێکردووه که بریتین له‌مانه‌ى خواره‌وه: (1) سیسته‌می مووچه‌و خانه‌نیشینی و هه‌موو جۆره ئیمتیازاتێکی ماددی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی شه‌فاف دابڕێژرێنه‌وه که‌عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌دی بێنێ). ئه‌م به‌ڵێنه له‌نێو یاساى چاکسازیدا جێبه‌جێکراوه. (2) داکۆکیکردن له‌مافه سیاسى و کارگێڕى و کولتوورییه‌کانى تورکمان و کلدان، سریان، ئاشوورو ئه‌رمه‌ن، هه‌روه‌ها مافى کوردانى ئێزدى و فه‌یلى و، کارکردن بۆ ده‌سته‌به‌رکردنیان). به‌شێک له‌م به‌ڵێنه که تایبه‌ته به‌تورکمان، له‌نێو بڕیارى ده‌ستنیشانکردنى بۆنه فه‌رمییه‌کانى پێکهاته‌ى تورکمان جێبه‌جێکراوه. دووه‌م: لیستى ژماره (105)ى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان یه‌کێتیى نیشتیمانى کوردستان (183) به‌ڵێنى به‌ده‌نگده‌رانى خۆی داوه‌و کارنامه‌که له (5) به‌ش پێکهاتووه، هه‌ر به‌شێک دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر چه‌ندین مادده‌و سێکته‌رى جیاواز، به‌رنامه‌که ئه‌وه‌نده فراوانه‌و ئه‌وه‌نده به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى تێدایه، هه‌ندێکیان جێبه‌جێکردنیان ئه‌سته‌مه‌و هه‌ندێکى تریشیان هیچ پەیوه‌ندى به‌کارى په‌رله‌مانییه‌وه نییه. به‌ڵێنه‌کانى یه‌کێتى له‌پێشه‌کییه‌کى (9) خاڵى پێکدێت، ئینجا به‌شى یه‌که‌م (17) به‌ڵێن، به‌شى دووه‌م (9) به‌ڵێن، به‌شى سێیه‌م (33) به‌ڵێن، به‌شى چواره‌م (80) به‌ڵێن، به‌شى پێنجه‌م (35) به‌ڵێن، له‌خۆده‌گرێت. وه‌کو سه‌رجه‌م لیسته‌کانى تریش، به‌شێک له‌به‌ڵێنه‌کانى یه‌کێتى نیشتیمانى، جگه له‌وه‌ى به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى نین، به‌رنامه‌و کارى رۆژانه‌و ئاسایى حکومه‌تن، یا پرۆگرامى حکومه‌تن و ده‌بێت حکومه‌ت جێبه‌جێیان بکات، یان ته‌نانه‌ت به‌حکومه‌تی هه‌رێمى کوردستانیش جێبه‌جێ ناکرێن، نه‌وه‌کو په‌رله‌مان، بۆ نموونه: ــ کارکردن بۆ دیاریکردنى سنوورى باشوورى کوردستان، به‌جێبه‌جێکردنى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوورى عێراقى فیدراڵ. ــ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى گشتى له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستان. ــ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى بڕیارى پێدانى سولفه‌ى عه‌قار. ئه‌م سێ خاڵه، نموونه‌یه‌کى بچووکن له‌باره‌ى گشتگیرى به‌ڵێنه‌کان و ئه‌سته‌مى جێبه‌جێکردنیان، چونکه پەیوه‌ندییان به‌کارى په‌رله‌مانییه‌وه نییه‌و به‌رپرسیارێتى حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه. جگه له‌م تێبینییانه له‌باره‌ى به‌ڵێنه‌کان، ده‌بینین لیستى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له‌ساڵى دووه‌مى کارى په‌رله‌ماندا ته‌نیا (4) به‌ڵێنى جێبه‌جێکردووه، ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ى په‌سندکردنى دوو یاسادا، به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه: (1) به‌ڵێنى ژماره (4) له‌نێو به‌ڵێنه‌کانى تایبه‌ت به‌که‌رتى دارایى و بانکى که‌جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه (رێکخستن و یه‌کخستنه‌وه‌ی مووچه‌و که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازی مووچه‌ی نێوان پله باڵاکان و فه‌رمانبه‌ران). ئه‌م به‌ڵێنه له‌نێو یاساى چاکسازیدا جێبه‌جێکراوه. (2) به‌ڵێنى ژماره (5) له‌نێو به‌ڵێنه‌کانى تایبه‌ت به‌که‌رتى دارایى و بانکى که جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه (پشتیوانیکردن له‌هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی چاکسازی که له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت). ئه‌م به‌ڵێنه‌ش له‌نێو یاساى چاکسازیدا جێبه‌جێکراوه. (3) به‌ڵێنى ژماره (3) له‌نێو به‌ڵێنه‌کانى تایبه‌ت به‌که‌رتى ته‌ندروستى که جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه (کارکردن بۆ ده‌رکردنى یاساى پاراستنى مافى نه‌خۆش)، ئه‌م به‌ڵێنه له‌نێو یاساى پاراستنى مافى نه‌خۆشدا جێبه‌جێکراوه. (4) به‌ڵێنى ژماره (1) له‌نێو به‌ڵێنه‌کانى تایبه‌ت به‌خانه‌نشینان که جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر (هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى خزمه‌ت و خانه‌نشینى پله تایبه‌ته‌کان و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵبژێردراوه‌کان، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى جیاوازى مووچه‌ى نێوانیان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران)، ئه‌م به‌ڵێنه له‌نێو یاساى چاکسازیدا جێبه‌جێکراوه. سێیه‌م: لیستى ژماره (148)ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌رنامه‌ى لیستى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له (4) ته‌وه‌ر پێکهاتووه‌و له‌کۆى گشتیدا (228) به‌ڵێن له‌خۆده‌گرێت، هه‌ر ته‌وه‌رێک دابه‌ش ده‌بێته‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک به‌ش و سێکته‌رى جیاواز، به‌جۆرێک به‌رنامه‌که ئه‌وه‌نده فراوانه، ئه‌وه‌نده به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى تێدایه، هه‌ندێکیان جێبه‌جێکردنیان ئه‌سته‌مه‌و هه‌ندێکى تریشیان هیچ پەیوه‌ندى به‌کارى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه نییه. له‌ته‌وه‌رى یه‌که‌مدا (33) به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى به‌ده‌نگده‌رانى خۆی داوه‌و له‌ته‌وه‌رى دووه‌میشدا (72) به‌ڵێن هه‌یه، له‌ته‌وه‌رى سێیه‌میشدا (56) به‌ڵێن دراوه‌و له‌ته‌وه‌رى چواره‌میشدا (67) به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردن له‌خۆده‌گرێت. به‌م شێوه‌یه کۆى گشتى به‌ڵێنه‌کانى لیستى (148)ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌گاته (228) به‌ڵێن، به‌زۆرترین به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى نێو چوار لیسته سه‌ره‌کییه‌که‌ى په‌رله‌مان داده‌نرێت. به‌ڵێنه‌کانى هه‌ڵبژاردنى لیستى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش هه‌روه‌کو به‌ڵێنه‌کانى لیستى پارتى و یه‌کێتى، به‌شێکى زۆرى ئه‌م به‌ڵێنانه، یا پەیوه‌ندییان به‌په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه نییه، به‌و مانایه‌ى به‌ڵێن نین بۆ دانانى یاسایه‌کى په‌رله‌مانى، یا ده‌رکردنى بڕیارێکى په‌رله‌مانى، به‌ڵکو به‌شێکن له‌کارى حکومه‌ت. بۆ نموونه، به‌شێک له‌به‌ڵێنه‌کانى لیستى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان، بریتییه له‌مانه‌ى خواره‌وه: - «پێداگیری له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى ناوچه‌دابڕاوه‌کان به‌پێى ستراتیژییه‌کى نیشتیمانى و به‌پشتبه‌ستن به‌ده‌ستوورو به‌ڵگه‌نامه‌و راستییه مێژوویى و جوگرافییه‌کان، به‌تایبه‌ت پرسى که‌رکوک و چاره‌سه‌رکردنى به‌گوێره‌ى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوورى عێراق». - «دامه‌زراندنى ده‌سته‌یه‌ک بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و پارانه‌ى به‌نایاسایى براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم». - «له‌ماوه‌ى یه‌ک مانگدا خاوه‌ندارێتى هه‌ردوو پاڵاوگه‌ى بازیان و که‌ڵه‌ک بدرێته‌وه به‌حکومه‌تى هه‌رێم». -»سپاردنى پرسى په‌سندکردنى بودجه به‌په‌رله‌مان». ئه‌م چوار خاڵه، نموونه‌ى زۆر بچووکن له‌باره‌ى گشتگیرى به‌ڵێنه‌کان و جێبه‌جێ نه‌کردنیان، چونکه به‌شێکیان پەیوه‌ندییان به‌کارى په‌رله‌مانییه‌وه نییه‌و به‌رپرسیارێتى حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه، پرسى بودجه‌ش تائێستا دواى دوو ساڵ له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان، ئه‌گه‌رچى وه‌زیرى دارایى گۆڕانیشه، به‌ڵام تا (30/9) نه‌هاتۆته په‌رله‌مان. بۆیه به‌شێکى زۆر له‌و به‌ڵێنانه‌ى لیستى (148)ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان داویانه‌ته ده‌نگده‌رانیان، به‌شێکن له‌کارنامه‌ى حکومه‌ت و پەیوه‌ندییان به‌کارى په‌رله‌مانییه‌وه نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌ڵێنه‌کانى لیستى گۆڕان له‌هه‌ندێک خاڵدا، نزیکن له‌وه‌ى به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى بن، چونکه جه‌خت ده‌که‌نه‌سه‌ر داڕشتنى یاساى تازه، یا هه‌موارکردنه‌وه‌ى هه‌ندێک یاساى پێشتر، ئه‌وه‌ش بنه‌ماى سه‌ره‌کى کارى په‌رله‌مانییه. جگه له‌م تێبینییانه له‌باره‌ى به‌ڵێنه‌کان، له‌ساڵى دووه‌مدا لیستى گۆڕان ته‌نیا (2) به‌ڵێنى خۆیان جێبه‌جێکردووه که‌بریتین له: (1) هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یان هه‌موارکردنى هه‌موو ئه‌و یاسا‌و رێنمایى و بڕیاره تایبه‌تانه‌ى په‌یوه‌ندیدارن به‌سیسته‌مى مووچه، خانه‌نشینى و ئیمتیازى به‌رپرس و وه‌زیرو په‌رله‌مانتاران، به‌جۆرێک دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى تێدا فه‌راهه‌م بێت). به‌شێک له‌م به‌ڵێنه له‌نێو یاساى چاکسازیدا جێبه‌جێکراوه. (2) چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى بیرۆکراتى و پله‌به‌ندیى له‌نێوه‌نده ته‌ندروستییه‌کاندا، به‌جۆرێک که‌شێکى دادپه‌روه‌رانه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌کان له‌نێوان پزیشک و به‌رپرس، پزیشک و کارمه‌ند، کادیرى ته‌ندروستى و نه‌خۆشدا بێته ئاراوه). به‌شێک له‌م به‌ڵێنه له‌نێو یاساى ماف و ئه‌رکى نه‌خۆش جێبه‌جێکراوه. چواره‌م: لیستى ژماره (134)ى نه‌وه‌ى نوێ. نه‌وه‌ى نوێ (50) به‌ڵێنى به‌ده‌نگده‌رانى خۆی داوه، وه‌کو سه‌رجه‌م لیسته‌کانى تریش، به‌شێکى زۆرى به‌ڵێنه‌کانى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وى نوێ، جگه له‌وه‌ى به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى نین، به‌رنامه‌و کارى رۆژانه‌و ئاسایى حکومه‌تن، یا پرۆگرامى حکومه‌تن و ده‌بێت حکومه‌ت جێبه‌جێیان بکات، هه‌ندێک له‌م به‌ڵێنانه به‌حکومه‌تیش جێبه‌جێ ناکرێن، نه‌وه‌کو په‌رله‌مان. له‌کاتێکدا جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ خۆى به‌ئۆپۆزسیۆن ده‌زانێت و به‌شداریش نییه له‌حکومه‌ت تاوه‌کو ئیشیان له‌سه‌ر بکات، بۆ نموونه: ــ ره‌خساندنى (150) هه‌زار هه‌لى کارى نوێ. ــ دروستکردنى (100) هەزار یه‌که‌ى نیشته‌جێبوون. ــ دروستکردنى (20) به‌نداو له‌هه‌رێمى کوردستان. ــ دروستکردنى (20) نه‌خۆشخانه‌ى (200) قه‌ڕه‌وێڵه‌یى. ــ دروستکردنى سێ پاڵاوگه‌ى نوێ له‌هه‌رێمى کوردستان. ــ دامه‌زراندنى سێ بانکى ئه‌هلى گه‌وره له‌هه‌رێمى کوردستان. ــ به‌رزکردنه‌وه‌ى تواناى به‌رهه‌مهێنانى چیمه‌نتۆ بۆ (10) ئه‌وه‌نده. ئه‌م خاڵانه‌مان ته‌نیا وه‌کو نموونه‌یه‌ک له‌نێو به‌ڵێنه‌کانى لیستى نه‌وه‌ى نوێ ده‌رهێناوه، ئه‌گینا به‌ڵێنى له‌م شێوه‌یه‌ى زۆرى تێدایه پەیوه‌ندییان به‌کارى په‌رله‌مانییه‌وه نییه. به‌گشتى لیستى نه‌وه‌ى نوێ له‌ماوه‌ى ساڵى رابردووى کاره‌کانى په‌رله‌مانى کوردستاندا، هیچ یه‌کێک له‌م (50) به‌ڵێنه‌ى جێبه‌جێ نه‌کردووه که به‌ده‌نگده‌رانى خۆى داوه. پێنجه‌م: لیستى ژماره (194)ى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان. کۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنى خۆى دابه‌شکردۆته سه‌ر (7) ته‌وه‌ر، هه‌ر ته‌وه‌رێک کۆمه‌ڵێک به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردن له‌خۆده‌گرێت و به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه دابه‌شکراوه: سیاسى (9) به‌ڵێن، یاسایى (7) به‌ڵێن، ئابوورى و خۆشگوزه‌رانى (13) به‌ڵێن، ئایینى (7) به‌ڵێن، په‌روه‌رده‌و فێرکردن (11) به‌ڵێن، کۆمه‌ڵایه‌تى (11) به‌ڵێن، شه‌فافییه‌ت و دادگه‌رى (11) به‌ڵێن. وه‌کو سه‌رجه‌م لیسته‌کانى تریش، به‌شێک له‌به‌ڵێنه‌کانى کۆمه‌ڵى ئیسلامى، جگه له‌وه‌ى به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى نین، به‌رنامه‌و کارى رۆژانه‌و ئاسایى حکومه‌تن، یا پرۆگرامى حکومه‌تن و ده‌بێت حکومه‌ت جێبه‌جێیان بکات، یا ته‌نانه‌ت به‌حکومه‌تی هه‌رێمى کوردستانیش جێبه‌جێ ناکرێن، نه‌وه‌کو په‌رله‌مان، له‌کاتێکدا کۆمه‌ڵى ئیسلامى خۆى به‌ئۆپۆزسیۆن داده‌نێت و به‌شداریش نییه له‌حکومه‌ت، بۆ نموونه: - رێگریکردن له‌تاڵانفرۆشى نه‌وتى خاو‌و به‌رهه‌مه‌کانى و ده‌رهێنانى له‌ده‌ستى که‌س و حزب. - په‌ره‌پێدان و پاراستنى به‌ها باڵاکانى کۆمه‌ڵگه، له‌ڕێگه‌ى دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌کانى وه‌کو خێزان، میدیا، مزگه‌وت، قوتابخانه‌و ڕێکخراوو یانه‌کانه‌وه، هه‌روه‌ها گرنگیدان به‌و هۆکارو شێوازانه‌ى ده‌توانن ڕۆڵى گه‌وره ببینن له‌چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانى ئاکار‌و ڕه‌وشتى ئیسلامى. - کردنه‌وه‌ى شوێنى تایبه‌ت به‌نوێژکردن له‌فه‌رمانگه‌و شوێنه گشتییه‌کان. ئه‌م سێ خاڵه‌مان ته‌نیا وه‌کو نموونه‌یه‌ک له‌نێو به‌ڵێنه‌کانى لیستى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌رهێناوه، ئه‌گینا به‌ڵێنى له‌م شێوه‌یه‌ى زۆرى تێدایه، نموونه‌یه‌کى بچووکن له‌باره‌ى گشتگیرى به‌ڵێنه‌کان و ئه‌سته‌مى جێبه‌جێکردنیان له‌نێو هۆڵى په‌رله‌ماندا، چونکه پێوه‌ندییان به‌کارى په‌رله‌مانییه‌وه نییه. به‌شێکى زۆرى به‌ڵێنه‌کانى لیستى کۆمه‌ڵ، به‌شێکن له‌کارنامه‌ى حکومه‌ت، نه‌وه‌کو په‌رله‌مان. به‌گشتى کۆمه‌ڵى ئیسلامیى (69) به‌ڵێنى به‌ده‌نگده‌رانى خۆی داوه، له‌ماوه‌ى یه‌ک ساڵى ڕابردووى کاره‌کانى په‌رله‌مانى کوردستاندا ته‌نیا (2) به‌ڵێنى خۆى جێبه‌جێ کردووه: (1) کردنه‌وه‌ى شوێنى تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌رى ئالووده‌بووان به‌ماده هۆشبه‌ره‌کان و سه‌رله‌نوێ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناو کۆمه‌ڵگه). که به‌ژماره (10) له‌نێو به‌ڵێنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا هاتووه. (2) نیوه‌ى ئه‌م به‌ڵێنه‌یان جێبه‌جێکراوه (به‌رکارکردنى یاساى خانه‌نشینى یه‌کگرتووى عێراق و به‌رزکردنه‌وه‌ى که‌مترین مووچه‌ى خانه‌نشینى و که‌مکردنه‌وه‌ى مووچه‌ى پله باڵاکان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خانه‌نشینى نایاسایى سه‌ربازیى و مه‌ده‌نى) که به‌ژماره (8) له‌نێو به‌ڵێنه‌کانى تایبه‌ت به‌شه‌فافییه‌ت و دادگه‌ریدا ئاماژه‌ى بۆ کراوه. لیستى کۆمه‌ڵ نه‌یتوانیوه نیوه‌ى یه‌که‌مى ئه‌م به‌ڵێنه جێبه‌جێ بکات، به‌ڵام نیوه‌ى دووه‌مى له‌نێو یاساى چاکسازیدا چه‌سپێنراوه. شه‌شه‌م: لیستى ژماره (119)ى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان. یه‌کگرتووى ئیسلامى به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنى خۆى دابه‌شکردۆته سه‌ر (11) ته‌وه‌رو (127) به‌ڵێنى به‌ده‌نگده‌رانى داوه. هه‌ر ته‌وه‌رێک کۆمه‌ڵێک به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردن له‌خۆ ده‌گرێت، به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه دابه‌شکراوه: حوکمڕانى ره‌شید (7) به‌ڵێن، دژایه‌تیکردنى گه‌نده‌ڵى (6) به‌ڵێن، پێگه‌ى هه‌رێمى کوردستان (9) به‌ڵێن، گه‌شه‌پێدانى ئابوورى (37) به‌ڵێن، خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان (19) به‌ڵێن، ئاسایش و ئاشتى کۆمه‌ڵایه‌تى (8) به‌ڵێن، رۆشنبیرى و هونه‌رو وه‌رزش (9) به‌ڵێن، چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى (9) به‌ڵێن، رۆڵ و پێگه‌ى ئافره‌تان (5) به‌ڵێن، رۆڵ و پێگه‌ى گه‌نجان (8) به‌ڵێن، پاراستنى ژینگه (5) به‌ڵێن. به‌شێک له‌به‌ڵێنه‌کانى یه‌کگرتووى ئیسلامیش هه‌روه‌کو حزبه‌کانى تر جگه له‌وه‌ى به‌ڵێنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى نین، به‌رنامه‌و کارى رۆژانه‌و ئاسایى حکومه‌تن، یا پرۆگرامى حکومه‌تن و ده‌بێت حکومه‌ت جێبه‌جێیان بکات، یا ته‌نانه‌ت به‌حکومه‌تی هه‌رێمى کوردستانیش جێبه‌جێ ناکرێن، نه‌وه‌کو په‌رله‌مان، بۆ نموونه: -دامه‌زراندنى په‌یوه‌ندییه‌کى هاوسه‌نگ له‌نێوان گه‌لى کوردستان و گه‌لانى دراوسێ و ناوچه‌که، بۆ به‌دیهێنانى ئاشتى و سه‌قامگیرى سیاسى نێوانمان و دۆزینه‌وه‌ى فۆڕمى نوێى پێکه‌وه ژیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز‌و به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش. -چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى که‌رکوک و ناوچه دابڕێندراوه‌کان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان له‌چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراقدا. -دروستکردنى ژماره‌یه‌ک به‌نداوى گه‌وره‌و بچووک. -گه‌یاندنى گازى سروشتى به‌ماڵان و شوێنه گشتییه‌کان. -دروستکردنى یاریگاو کۆمه‌ڵگه‌ى وه‌رزشى. ئه‌م پێنج خاڵه‌مان ته‌نیا وه‌کو نموونه‌یه‌ک له‌نێو به‌ڵێنه‌کانى لیستى یه‌کگرتووى ئیسلامی ده‌رهێناوه، ئه‌گینا به‌ڵێنى له‌م شێوه‌یه‌ى زۆرى تێدایه، ئه‌مانه نموونه‌یه‌کى بچووکن له‌باره‌ى گشتگیرى به‌ڵێنه‌کان و ئه‌سته‌مى جێبه‌جێکردنیان له‌نێو هۆڵى په‌رله‌ماندا، چونکه پێوه‌ندییان به‌کارى په‌رله‌مانییه‌وه نییه. به‌شێکى زۆرى به‌ڵێنه‌کانى لیستى یه‌کگرتوو، به‌شێکن له‌کارنامه‌ى حکومه‌ت، نه‌وه‌کو په‌رله‌مان، له‌کاتێکدا یه‌کگرتوو خۆى به‌ئۆپۆزسیۆن ده‌زانێت و به‌شدار نییه له‌حکومه‌ت و ناتوانێت جێبه‌جێیان بکات. به‌شێک له‌به‌ڵێنه‌کانیش، به‌ڵێنى په‌رله‌مانین و ده‌کرێت له‌په‌رله‌ماندا کاریان له‌سه‌ر بکرێت و جێبه‌جێ بکرێن، ئێمه‌ش چاودێرى راده‌و رێژه‌ى جێبه‌جێکردنیان ده‌که‌ین. لیستى یه‌کگرتووى ئیسلامى که (127) به‌ڵێنى به‌ده‌نگده‌رانى خۆی داوه، له‌ماوه‌ى ساڵى رابردووى کاره‌کانى په‌رله‌مانى کوردستاندا، ته‌نیا یه‌ک به‌ڵێنی جێبه‌جێ کردووه که‌بریتى بوو له: (1) پێداچوونه‌وه به‌سیسته‌می مووچه به‌جۆرێک دادپه‌روه‌ری ده‌سته‌به‌ربکات له‌نێوان مووچه‌ى پله باڵاکان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی). ئه‌م به‌ڵێنه له‌ناو یاساى چاکسازیدا جێبه‌جێکراوه.
ھاوڵاتی بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند دووشەممە پشکنینی کۆرۆنا بۆ فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر کراوە و دەرکەوتووە، تووشی کۆرۆنا بووە. دەقی راگەیەنراوەکەی نووسینگەی پارێزگاری هەولێر: دووشەمە٢٠٢٠/١٠/١٩، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ بەرێز د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر، دەرکەوت کە دەرەنجامەکەی پۆزەتیڤە و بەرێزیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەلام سوپاس بۆخوا تەندروستی باش و جێگیرە. بەرێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری ھەولێر ٢٠٢٠/١٠/١٩
هاوڵاتى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى رایگه‌یاند:" سووتاندنى باره‌گاى پارتى دیموکراتى کوردستان تاوانه و به هه‌ڵکردنى ئاڵاى حه‌شد له‌سه‌ر باره‌گاکه هه‌ستمان به شه‌رمه‌زارى کرد". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، له به‌یاننامه‌یه‌کدا فالح فه‌یاز سه‌باره‌ت به هێرشکردنه سه‌ر باره‌گاى پارتى له به‌غداد رایگه‌یاند: "سووتاندنى باره‌گاى پارتى دیموکراتى کوردستان تاوانه و به هه‌ڵکردنى ئاڵاى حه‌شد له‌سه‌ر باره‌گاکه هه‌ستمان به شه‌رمه‌زارى کرد، لایه‌نى دژ و ده‌رچوو له یاسا له عێراق نێرده دیپلۆماسییه‌کان ده‌که‌نه ئامانج". هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر شارى هه‌ولێر فه‌یاز جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که چه‌ندان هێز له‌و شوێنه‌بوون که بۆ هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر به‌کارهێنرا، فه‌رمانده‌ى لیواى 42ى حه‌شد ئاماده‌ى هه‌موو هاوکارییه‌که بۆ دۆزینه‌وه‌ى بکه‌رانى هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ى هه‌ولێر. هاوکات، فالح فه‌یاز ده‌شڵێت:" حه‌شدى شه‌عبى ده‌سته‌یه‌کى فه‌رمیى نێو ده‌زگاکانى ده‌وڵه‌ته، ئه‌وان هه‌ر هێرشێکى سه‌ربازى دژى ده‌زگا عێراقییه‌کان یان بییانییه‌کان به تیرۆریستی ده‌زانین و حه‌شدى شه‌عبى به‌رپرسیار نییه له که‌سانێک درووشمه‌که‌ى به‌رزده‌که‌نه‌وه". رۆژى هه‌ینى رابردوو، به‌هۆى لێدوانێکى وشیار زێبارى، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى له‌سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى کاردانه‌وه‌ى لێ که‌وته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه باره‌گاى پارتى له به‌غدا سوتێندراو ئاڵاى حه‌شد له‌سه‌ر باره‌گاکه هه‌ڵکرا.
سوارە محەمەد نزیکەى (٣٥٠٠) ساڵ پێش زایین، یانی (٥٥٠٠) ساڵ لەوەپێش، لەسەر خاکی عێراق یەکەمین دەوڵەت بە ناوی ئوروق-ەوە دامەزرا. دواتر دەوڵەتۆکەی جیاجیاش پەیدابوون. دوای ئەوەش لەمێژووی مرۆڤایەتیدا یەکەمین دەوڵەتى ناوەندی بەناوی ئەکەدییەکان هەر لەسەر خاکی عێراق دامەزرا. دوای ئەوەش لەمێژووی مرۆڤایەتیدا یەکەمین ئیمپراتۆری کە ناوەندەکەى لەعێراقدا بوو بەناوی بابل-ەوە دروستکرا، بەڵام سنووری ئەو دەوڵەتە نوێیە تەنها عێراق نەبوو، ئەو دەوڵەتە ناوچەیەکی بەرفراوانی خستبووە ژێر کۆنترۆڵی خۆی. ئیدی کاتی ئیمپراتۆرییەکان هاتبوو. لە رۆژگاری ئەمڕۆشماندا ئیمپراتۆریی جیهانی بەناوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەیە. ئیدی ئێستا پلان و ئامانجی ئەوە هەیە، کە لەدەرەوەی زاڵبوون بەسەر جیهاندا دەسەڵاتکردن بەسەر ئاسمانەکانیشدا بەدەست بهێنرێت. بەڵام سەرباری ئەوەش هەر مرۆڤایەتی لەناو قەیران، ئاڵۆزی و شەڕدایە. مرۆڤ دەتوانێت بەئاسانی بڵێت، کێشەکانی مرۆڤایەتی کەمیان نەکردووە، بەپێچەوانەوە زیاتر قوڵتر بوون. بەهەرحاڵ خوداوەند مرۆڤی بۆ ئەوە دروستنەکردووە، کە هەموو کات شەڕ بکەن، رەگ و ریشەى یەکتر دەربهێنن و ئازار بکێشن. باشە، کێشەکە چییە، بۆ ئەو هەموو کێشە، ئاڵۆزی، کوشتن و ئازار....؟ دەبێت شتێکی هەڵە هەبێت، کە ئەوەندە شتی خراپ روودەدەن و ئازادی، یەکسانی و ئارامی بەدی نایەت. ئەوەیە، هۆکاری ئەوە هەژمونگەرایی و باڵادەستییە. هەموو دەسەڵاتداران هەموو کات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تەنها لە یەک شت تێدەگەن، ئەویش بەهێزکردنی یەکدەستبوون و هەژمونگەراییە. ئەوە هۆکاری هەموو کێشەکان و ناچارەسەرییەکانە. تاوەکو ئەو نزیکایەتییە هەبێت ئەو کێشانەش هەر دەبن و ئەستەمە هەوڵەکانیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەچوارچێوەی بەهێزکردنی هەژمونگەرایدا سەرکەوتو بێت. هەر خۆی دۆخی ئێستا ئەو حەقیقەتەی بە ئەندازەی پێویست بۆ ئێمە سەلماندووە. چەند رۆژ لەوە پێش، حکومەتی ناوەندیی عێراق و پارتی رێککەوتنێکیان واژۆ کرد بۆ ئەوەى بەسەر شەنگالدا ببنە باڵادەست. بەڵام کاتێک رێککەوتنەکەیان واژۆکرد، هەرگیزاو هەرگیز نەیانوت، باشە شەنگالییەکان بیر لەچی دەکەنەوە و چی‌یان دەوێت؟ بەو نزیکایەتییە یەکلایەنەیە بەرامبەر بەژیانی ئیزدییەکان بڕیاریان دەرکرد. ئەو شتە، کە ئێمە لەسەرەوە باسمانکرد، رێک ئەمەیە. هەندێک بەبێ ئەوەى کۆمەڵگە رێگا بدات، یان پرسیان بەکۆمەڵگە کردبێت، کاتێک بڕیار لەسەر کۆمەڵگە دەدەن لەسەر بنەمای سەپاندنی یەکدەستکردنەکەی خۆیان بەسەر کۆمەڵگەدا ئەو بڕیارە دەدەن و ئەوەش کێشەى لێدەکەوێتەوە. هەر خۆی ئێستا لەلایەن کۆمەڵگەى ئێزدییەوە ناڕەزایەتیی توند لەدژی ئەو هەوڵە هەژمونگەرایانە سەریهەڵداوە. وا دیارە ئەو رێککەوتنە یەکلایەنەیە کێشەی گەورە بەدوای خۆیدا بهێنێت. ئەوەى روویداوە شتێکی نوێ نییە، رێبازی لەبەرکراوی هەموو دەسەڵاتدارەکانە. هەر لەبەر بەکارهێنانی ئەو رێبازە هیچ چارەسەرییەک بە دوای خۆیدا ناهێنێت و ئەو رێککەوتنەش چارەسەریی لێناکەوێتەوە. دەبێت شتێکی نوێ تاقی بکرێتەوە. هەر خۆی ئەوەى ئێستا لە شەنگال و رۆژئاوای کوردستان تاقی دەکرێتەوە شتی جیاوازن. دەبێت هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەری بەپێی زمانی هەبوون بن، ئەگەر نا سەرکەوتن چاوەڕوانکراو نابێت. کۆمەڵگەش هەبوونێکەو وەکو هەموو هەبوونەکان یەکێتیی رەنگینی و دەوڵەمەندییەو لەچوارچێوەی رۆح و جەستەدا پێکدێت. یانی هەبوون هەم رۆحە و هەمیش جەستەیە. رۆحی کۆمەڵگەش یەکتر تەواوکردنە، پێکەوە ژیانەو کۆبوونەوەیە بەدەوری یەکتردا. لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا بەوە دەڵێن ‹نەتەوەی دیموکراتیک›. لەو تێگەیشتنەدا بنەما چین نییە، زایەند نییە، رەنگ نییە، ئیتنیسیتە نییەو لە یەک رەچەڵکبوونەوە نییە. خاڵی بنەڕەتی هاوبەشیکردنی عەقڵییەت و هۆشمەندیی کۆمیناڵ و بەکۆمەڵبوونە و ئەوەش بەپێی سروشتی کۆمەڵگە هەبوونە. ئەوە بەمانای رۆحە. بۆ ئەوەى ئەو رۆحە ببێت بە شتێک، یانی بۆ ئەوەى ئەو رۆحە دەربکەوێت، پێویستیی بەجەستەیەک هەیە. بۆ ئەوەش کۆمەڵگەیەک کە رۆحەکەى نەتەوەی دیموکراتیک بێت، دەبێت جەستەکەشی بەپێی ئەو رۆحە بێت. بەوەش دەوترێت «خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک». هەموو رۆحێک ناچارە بەپێی جەوهەری خۆی بۆ خۆی جەستەیەک بدۆزێتەوە. ئەگەر جەستە بەپێی رۆح نەبێت، ئەوا ئەستەمە رۆحەکە بەئامانجەکەى خۆی بگات. بۆ نمونە ئامانجی ئازادی تەنها دەتوانرێت لەو رێگایانەوە بەدی بێت، کە بەئەندازەی ئازادی پاک بن. لەبەرئەوەش بەئامڕازو کەرەستەکانی دەسەڵاتداران ئامانجەکانی کۆمەڵگە بەدەستناهێنرێن. دیسانەوە کاتێک ئەوانەى بەناوی بەها دیموکراتیک و کۆمیناڵەکانەوە دەجوڵێنەوە، بەڵام هەوڵ دەدەن لەگەڵ دەوڵەت یان بەشێواز و رێبازی دەسەڵاتداران بە ئامانجەکانیان بگەن، ئەوە بنکەوتنە. رۆحی ئەوان بەپێی جەوهەری خۆیان جەستەیەکیان بۆ خۆیان نەدۆزیتەوە. بۆیە خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک هەوڵەکە بۆ ئەوە، کە جەستەکە بەپێی رۆحەکە بونیات بنرێت. یانی نەتەوەی دیموکراتیک دەبێتە رۆح و خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکیش دەبێتە جەستە. لێرەدا جەستە ناچارە بەپێی رۆح بێت. رۆح (نەتەوەی دیموکراتیک) دەڵێت، من هاوبەشیکردنی عەقڵییەت و هۆشمەندیی هاوبەشم، کە پشبەستووە بەسروشتی کۆمەڵگەکەم، یانی من فرە رەنگم. بۆ ئەوەش دەبێت هەموو ئەو کەسانەى عەقڵییەت و هۆشمەندیی کۆمیناڵیان بۆ خۆیان کردووەتە بنەما، بەشێوەیەکی ئازاد لەناو خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکدا خۆیان دەردەبڕن و دەردەخەن. بەو شێوەیە خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک تەنها پشتبەستوو نییە بە یەک شت، بەڵکو پشتبەستووە بەهەموو کەس و هەموو بەش و پێکهاتەکان و بەپێی سروشتی کۆمەڵگەى دەجوڵێتەوە. لێرەدا خاڵی بنەڕەتی هاوبەشیکردنی ژیانی دیموکراتیک و کۆمیناڵە. لەسەر ئەو بنەمایانە لەناو سیستمی خۆبەرێوەبەریی دیموکراتیکدا ئایینی جیاجیا، ئایدۆلۆژیای جیاجیا، ئیتنیستە و پێکهاتەی جیاجیا، کەمەنەتەوە و کەمە ئایینی جیاجیا، لەپێش هەمووشیانەوە ژنان و گەنجان و هەموو بەش و پێکهاتەکانی کۆمەڵگەو کەسە ئازادەکان و بەکورتی هەموو رەنگ و دەنگە جیاجیاکان بە هەموو شێوەیەک و لەهەموو روویەکەوە دەتوانن خۆیان بە رێکخستن بکەن و خۆیان دەرببڕن. باشە ئەگەر سیستمی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک بەو شێوەیە بێت، یانی تا دوایی خودی کۆمەڵگە بێت، ئەوەى بەڕێوەى دەبات کۆمەڵگە بۆ خۆی بێت، لەسەر هیچ بەش و پێکهاتەیەکی کۆمەڵگە گوشار نەبێت، ئەی لەو کاتەدا بۆ مافی چەسپاندن و ژیان بەو سیستمە نادرێت؟ وادیارە، ئەوانەى لەدژ دەوەستنەوە کەسانێکن، کە نیازیان خراپە. ئەوانەى ناتوانن لەناوخۆیاندا یەکسانی، ئازادی و ئارامی بونیات بنێن، دابەشکراوو پەرتکراوو دەسەڵاتدارن، باشە جگە لەو شتانە چی بەشەنگال دەدەن؟ ئاشکرایە ئەو هەوڵە، هەوڵێکە بۆ دروستکردنی کێشە، هەوڵێکی دەسەڵاتداران و زۆردارانە. ئاشکرایە، سروشتی کۆمەڵگە، کە ئازادی، یەکسانی و دادپەروەریی لە هەناوی خۆیدا حەواندووەتەوە، لەدژی ئەو ناهەقییە بەرەنگاری دەکات... دەبێت ئێمە هەموومان دەست بخەینە سەر ویژدانی خۆمان، کە ئەوان کام یەک لەکێشەکانی ئێمەیان چارەسەر کردووە، ئەوسا لەدوای ئەو هەموو ماڵوێرانییە، چۆن دەتوانن کێشەکانی شەنگال چارەسەر بکەن؟
پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح، رایگەیاند "کاڵا نەماوە ئەم بەرپرسانە بیری لێنەکەنەوەو بە قاچاخ نەیھێنن؛ لە ئۆتۆمبیلی مۆدیل کۆنەوە بۆ ھێلکەو فەرش و دوگ و جگەرو جگەرە!! دوایەمین شت سەروپێیە!!" عەلی حەمە ساڵح لە نوسینێکدا دەڵێت "لەم ڕۆژانەدا بەڕادێک سەروپێی قاچاخ لە پەروێزخان گیراوە! ئیشەکە ئەوەندە عەیبە کەس لە ڕووی نایە خۆی بکاتە خاوەنی!! دەقی وتەکانی عەلی حەمە ساڵح: سەروپێ، دوایەمین کاڵای قاچاخ کاڵا نەماوە ئەم بەرپرسانە بیری لێنەکەنەوەو بە قاچاخ نەیھێنن؛ لە ئۆتۆمبیلی مۆدیل کۆنەوە بۆ ھێلکەو فەرش و دوگ و جگەرو جگەرە!! دوایەمین شت سەروپێیە!! بەڵێ، ئێستا سەروپێش بە قاچاخ لە ئێرانەوە دێنن!! لەم ڕۆژانەدا بەڕادێک سەروپێی قاچاخ لە پەروێزخان گیراوە! ئیشەکە ئەوەندە عەیبە کەس لە ڕووی نایە خۆی بکاتە خاوەنی!! بیرکەوە! یەکێ ئامادەبێت سەروپێی قاچاخ ، کە کەس نازانێت ھی چی و ھی کەیە، بکاتە خواردنی خەڵک!!! دەست بۆچی نابات!! دەک شەرمەراز بن!! عەلی حەمە ساڵح
ھاوڵاتی، شاناز حه‌سه‌ن سازان جەمال عەبدوڵڕەحمان، کارمەندی تەندروستی لەشاری سلێمانی، ھەفتەی رابردوو گیانی لەدەستدا دوای دووەمجار توشبوونی بەکۆرۆنا. سازان لەدایکبووی ساڵی 1973 بوو، پێشتر دووچاری نەخۆشی شیرپەنجە بوو، بەڵام چاکبووەوە، لەجاری یەکەمیشیدا لەھاوینی ئەمساڵ بەکۆرۆنا دیسانەوە چاکبووەوە، بەڵام ھەفتەی رابردوو دوای توشبوونی بۆ جاری دووەم بە نەخۆشی کۆرۆنا رۆژی 14ی ئەم مانگە کۆچی دوایی کرد. پزیشکێکى پسپۆر هۆشدارى ده‌دات ده‌کرێت دواى دوو مانگ له‌چاکبوونه‌وه‌ى توشبوویه‌کى کۆرۆنا دووباره تووشى ڤایرۆسه‌که ببێته‌وه‌و ده‌ڵێت» رۆژانه شتى نوێى له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌که ده‌رده‌که‌وێت و دژه‌ته‌نه‌کان تا دوومانگ به‌رگرییان به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌که ده‌مێنێت». زیاتر له‌حه‌وت مانگه ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستاندا بڵاوبۆته‌وه‌و تاوه‌کو ئێستا (60) هه‌زارو (906) توشبووى کۆرۆنا ده‌ستنیشانکراون، (37) هه‌زارو (119) توشبوویان چاکبوونه‌ته‌وه‌و دوو هه‌زار و (129) توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌پێى ئامارێکى خه‌مڵێنراو له‌هه‌رێمدا تائێستا زیاتر له (100) توشبوو دووباره تووشى ڤایرۆسه‌که بوونه‌ته‌وه‌و (6) که‌سیان مردوون، که‌یه‌کێکیان پزیشکه‌که‌ى دهۆک و ئه‌وه‌ى دیکه‌یان کارمه‌ندى ته‌ندروستى بووه له‌سلێمانى. تائێستا له‌هه‌رێمى کوردستاندا زیاتر له‌دوو هه‌زارو (500) پزیشک و کارمه‌ندى ته‌ندروستى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و (50) توشبوویان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و له‌و ژماره‌یه دوو که‌سیان دووه‌م جار کۆرۆنایان گرتووه‌و گیانیان له‌ده‌ستداوه. یه‌کێک له‌و توشبووانه کارمه‌ندێکى ته‌ندروستى سلێمانیه له‌نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ناوى، دواى ئه‌وه‌ى دووجار تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو، گیانى سپارد. دکتۆر ژیار به‌ختیار، پزیشکى نیشتەجێی خولاو له‌نه‌خۆشخانه‌ى شار له‌پارێزگاى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «به‌داخه‌وه توشبوومان هه‌یه که‌دواى چاکبوونه‌وه‌ى دووباره تووشى ڤایرۆسه‌که ده‌بنه‌وه به‌دوو هۆکار یه‌کێکیان ئه‌و که‌سانەن کە له‌شى دژه‌ته‌نى په‌یدا نه‌کردووه یان زۆر که‌مى په‌یدا کردووه به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌که‌و دووه‌میش ئه‌و توشبووانەن که ڤایرۆسه‌که کاریگه‌رى له‌سه‌ر سییه‌کانى کردووه‌و دووباره که به‌رکه‌وته ده‌بێته‌وه تووشى ڤایرۆسه‌که ده‌بێت». له‌باره‌ى توشبوون و مردنى کارمه‌نده‌که‌ى ته‌ندروستییه‌وه ئه‌م پسپۆڕه وتى «ئه‌و کارمه‌نده به‌رکه‌وته‌ى رۆژانه‌ى له‌گه‌ڵ توشبووان هه‌بوو، که یەکه‌م جار توشبووه به‌توندى گرتوویه‌تى و ئه‌و په‌ڵانه‌ى له سییه‌کاندا دروستى کردووه نه‌ڕۆیشتووه که جارێکى دیکه گرتوویه‌تیه‌وه، سییه‌کانى لەکارخستووە، واته سییه‌کانى زه‌ره‌رى ته‌واوه‌تى پێگه‌یاندووه‌و له‌گه‌ڵیدا خوێن خه‌ست ده‌کاته‌وه‌و بۆته هۆى مردنى». ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه «ئه‌و که‌سانه‌ى دووباره تووشى کۆرۆنا ده‌بنه‌وه‌و ده‌مرن، هۆکاره‌که‌ى ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌ڵانه‌ى ڤایرۆسه‌که له‌جه‌سته‌ى توشبووه‌که‌دا له‌جارى یه‌که‌مدا به‌جێى هێشتووه، ده‌مێننه‌وه‌و ده‌بنه هۆى زیان به سییه‌کان و جه‌ڵده‌ى سییه‌کان یان جه‌ڵته‌ى دڵ یاخود جه‌ڵته‌ى مێشک له‌که‌سه‌که ده‌دات و ده‌بێته هۆى مردنى». دکتۆر ژیار جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه «مه‌رج نیه هه‌موو ئه‌و توشبووانه‌ى بۆ جارى دووه‌م تووشى کۆرۆنا ده‌بن، به‌جه‌ڵده‌ى دڵ بمرن، چونکه هه‌یانه به سییه‌کان ده‌مرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشییه‌کى دیکه‌یان هه‌یه‌و ده‌رمانى په‌ستانى خوێن و شه‌کره‌و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌کانى دیکه به‌کارده‌هێنن زیاتر به‌جه‌ڵده‌ى دڵ ده‌مرن». کاتێک که‌سێک تووشى کۆرۆنا ده‌بێت زیان به سییه‌کانى ده‌گات و خوێنى خه‌ست ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێک توشبوو هه‌یه زیان به سییه‌کانیان ده‌گات، ئاسایى له‌و کاتانه‌دا تا (28) رۆژ نه‌خۆشه‌که ده‌مێنێته‌وه دواتر ده‌مرێت. یاخود که‌سه‌که به‌خێرایى له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا خوێنى خه‌ست ده‌بێته‌وه‌و ده‌مرێت. دکتۆر ژیار، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد «ھەفتەی پێشوو له‌به‌ریتانیا یه‌که‌م حاڵه‌ت له‌جیهاندا تۆمارکرا که به‌هۆى کۆرۆناوه توشبووه‌که تواناى بیستنى له‌ده‌ستداوه واته ئه‌م ڤایرۆسه‌که نوێیه‌و ره‌نگه زۆر نیشانه‌و کاریگه‌رى دیکه‌ى هه‌بێت که تائێستا درکى پێنه‌کراوه‌و نه‌گوازراوه‌ته‌وه. ئه‌م پسپۆڕه هۆشدارى ده‌دات که له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى دۆخه‌که له‌مه‌ترسیدایه‌و وتى «ئێستا رۆژانه وا هه‌ژمارده‌کرێت، هه‌موو کاتژمێرێک یه‌ک که‌س به‌کۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌دات». له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناوه به‌و پێیه‌ى ڤایرۆسێکى نوێیه‌و پسپۆران ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن زۆر شتى له‌سه‌ر نازانرێت، وا ده‌رکه‌وت ئه‌و که‌سه‌ى تووشى ڤایرۆسه‌که ده‌بێت دژه‌ته‌نێک له‌له‌شدا دروستده‌کات وه‌ک به‌رگرى بۆ ڤایرۆسه‌که، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌جیهاندا ژماره‌یه‌کى که‌مى توشبووان دووباره تووشده‌بنه‌وه و هه‌ندێکیان گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن. ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «کۆرۆنا ڤایرۆسێکى تازه‌یه‌و زۆر شێواز‌و نیشانه‌ى هه‌یه‌و له‌هه‌ر که‌سه‌دا به‌شێوازێک ده‌رده‌که‌وێت، بۆیه دووباره توشبوونه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێکه‌و له‌ئێستادا به‌حاڵه‌ت هه‌یه«. وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم وتیشى «به‌ڵام ئه‌وه ستاندار نیه هه‌موو توشبووى کۆرۆنا دووجار تووش ببێت یاخود که‌توشبوو بێت و چاکبێته‌وه ته‌واو هه‌رگیز ئه‌و ڤایرۆسه نه‌گرێته‌وه، به‌ڵکو شێوازى هه‌موو ڤایرۆسه‌کان ئاوایه دووباره که‌سه‌که تووش ده‌بێته‌وه«. ئاسۆ حه‌وێزى، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه «ڤایرۆسه‌که نوێیه‌و پێویسته چاوه‌ڕێى هه‌موو ئه‌گه‌رێک بکرێت و هاووڵاتیان به‌چاکبووان و ئه‌وانه‌ش که‌توشبوو نین خۆیان بپارێزن». عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئه‌و کارمه‌نده به‌داخه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رده‌وام به‌رکه‌وته‌ى هه‌بوو له‌گه‌ڵ توشبووه‌کاندا دواى ئه‌وه‌ى جارى یه‌که‌م چاکببوه‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه سه‌ر کاره‌که‌ى دووباره تووشى ڤایرۆسه‌که بووه‌وه و گیانى سپارد». له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر له (900) پزیشک و کارمه‌ند تووشى کۆرۆنا بوون. جێگرى ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه «کارمه‌ندێکى ماندوو نه‌ناس بوو که بۆ دووه‌م جار توندتر تووشى ڤایرۆسه‌که بوو و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پێشتر نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى هه‌بوو، به‌ڵام به کۆرۆناکه گیانى سپارد».
هاوڵاتى به‌پێى ئه‌و نوسراوه‌ى که وێنه‌یه‌کى ده‌ست "هاوڵاتى" که‌وتوه و ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کراوه تیایدا راى به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى وه‌زاره‌ته‌کان و فه‌رمانگه جیاوازه‌کان سه‌باره‌ت به ده‌رماڵه‌کانى ده‌درێته فه‌رمانبه‌رانى حکومه‌ت خراوه‌ته‌روو. له‌و راپۆرته‌ى وه‌زیرى داراییدا ئاماژه به ده‌رماڵه ناجێگیره‌کان کراوه و تیایدا له‌باره‌ى،"ده‌رماڵه‌ى مه‌ترسى ئه‌وه خراوه‌ته‌رو که 44 ملیار و 256 ملیۆن و 742 هه‌زار و 326 هه‌زار دینار که ده‌کاته %9.4 ى کۆى گشتى موچه له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان به بڕى جیاواز و به‌شێوازى جۆراوجۆر بۆ هه‌موو یان زۆرینه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌کان خه‌رجده‌کرێت، که ده‌بو به بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه خه‌رجبکرێت که به فعلى مه‌ترسى کاریان له‌سه‌ره". هه‌روه‌ها له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌ى ترسناکى ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو نزیکه‌ى 900 ملیار دینار خه‌رجده‌کرێت که 70%ى تایبه‌ت ساڵانه بۆ وه‌زاره‌ته‌کانى (ناوخۆ، پێشمه‌رگه، ئاسایش) ه‌و که به‌شێوه‌یه‌کى یه‌کسان بۆ هه‌موو کارمه‌ندان خه‌رجده‌کرێت و تیایدا داواکراوه که جیابکرێته‌وه و به‌پێى گرنگى شوێنى کارکردن دیارى بکرێت واته (ا_ب_ج) به‌پێى دورى و مه‌ترسى جێگاکه.
ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ بۆ یادی مه‌ولود هیچ رێوڕه‌سمێك و ئاهه‌نگ و گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نادرێت و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش له كاتی ده‌وام ده‌مامك نه‌به‌ستێت رێكاری كارگێڕی له به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته به‌ر، هه‌روه‌ها هیچ هاووڵاتییەک بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی بۆی نییە بەبێ بەستنی دەمامک بچێتە ناو هیچ فەرمانگەیەک. ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕاگەیەراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر دوابەدوای کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەروبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرنا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2020.10.19، بەسەرپەرشتی د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی ئەندازیارعەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبووە و کۆبوونەوە گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:- یەکەم/ پارێزگاری هەولێر، بڕیاریدا بەدابینکردنی (100)هەزار (دەمامک) لەسەر ئەرکی پارێزگای هەولێر، بۆ بەشێک لەدام و دەزگاکانی پۆلیس و هاتووچۆ و فەرمانگەکان، کە لەبەیانییەوە دەست بەدابەشکردنی دەکرێت. دووەم/ هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو قۆناغەدا مەترسیدارە و لە تەشەنکردن دایە، بۆیە داواکارین لە هەموولایەک پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانبن بەگشتیی و بەتایبەتی بەستنی (دەمامک). سێیەم/ سەرجەم بازاڕ و شوێنە گشتییەکان (مۆڵ، مارکێت، مینی مارکێت، دوکان) ئاگادار دەکەینەوە، پابەندبن بەجێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و بەستانی (دەمامک) بۆ کرێکاران، خاوەن دوکان، فرۆشییاران، ئەوهاوڵاتییانەشی سەردانییان دەکەن، بەپێچەوانەوە تیمەکانی قایمقامیەت و ناحییە و شارەوانییەکان ڕادەسپێردراون هەرشوێنێک پابەند نەبێت، بەپێی بڕیاری لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. چوارەم/ داوا لەمامۆستایان و پیاوانی ئاینی و یەکیتی زانایانی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام دەکەین، هەروەک چۆن لە ڕابردوودا هاوکارمان بوونە، بەهەمانشێوە هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان کەپابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانبن و بەهیچ شیوەیەک ڕێگە بەخۆیان نەدەن بەبێ بەستنی (دەمامک) بڕۆنە ناو مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان. پێنجەم/ کۆبوونەوە وێڕای ئەوەی یادی پڕشکۆی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد)(د. خ) بەرز و پیرۆز نرخاند، تەئکیدی لەوەکردەوە کە هەولێری پایتەخت ساڵانە بەجیاواز لەهەموو جیهان، پێشەنگ بووە لە پێشوازيی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، (محەمەد) دروودی خوای لێبێت و بەشانازییەوە ئەو یادە مەزن و پڕشکۆیەی بەڕێورەسم و شێوە و شێوازێک کردۆتەوە کە لەئاست گەورەیی یادەکە بووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەم نەخۆشییە، بەپشت بەستن بە فەتوای لێژنەی باڵای فەتوا لەهەرێمی کوردستان، داوا لەهاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەین، تەنها بە ڕازاندنەوە و دروشم و پیرۆزبایی ئەم یادە مەزنە بەرزڕابگرن، هەموو جۆرە گردبوونە و کۆبوونەوەیەکی فراوان و رێوڕەسمی خوێندنەوەی مەولوود لە(مزگەوت، تەکیە، ناوسەنتەری شار، ژێر قەلات)و شوێنە جیاجیاکان بەڕێوەناچێت و مەڕاسیمی تایبەت و بەخشینەوەی شیرینی و سازدانی ئاھەنگی خۆشی بەبۆنەیەوە ئەنجامنادرێت. شەشەم/ سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکان ئاگادار دەکەینەوە دەبێت (دەمامک) ببەستن، هەرفەرمانبەرێک لەکاتی دەوام (دەمامک) نەبەستبێت رێکاری کارگێری لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر، هەروەها هیچ هاوڵاتییەک بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی بۆی نییە بەبێ بەستنی (دەمامک) بچێتە ناو هیچ فەرمانگەیەک. حەوتەم/ داوا لەسەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی ئازیزی سنووری پارێزگاکەمان و کەس و کارەکانیان دەکەین، بۆ پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی خێزانەکانیان، لەکاتی چوونی ڕۆڵەکانیان بۆ قوتابخانە و خوێندنگاکان، ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن و (دەمامک) ببەستن. هەشتەم/ هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە، مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و ژمارەی گیان لەدەستدانی ئازیزان و مردن بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە لەزیادبووندایە، بۆیە ئەگەر ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێنەکرێت، دۆخەکە لەوەی کە هەیە سەختر دەبێت، ئەوکات بەناچارییەوە دەبێت بیر لەڕێگای توندتری دیکەی خۆپارێزی بکەینەوە. ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
ئارا ئیبراهیم به‌شێک له‌هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌یانه‌وێت سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رۆڵ ببینێت بۆ خاوکردنه‌وه‌و نه‌هێشتنى گرژییه‌کان و ئامۆژگارى پارتى و یه‌کێتى ده‌که‌ن که لاپه‌ڕه‌کانى رابردوو هه‌ڵنه‌ده‌نه‌وه. یه‌کێتى و پارتى له‌چه‌ندین کات و وێستگه‌ى جیاوازدا له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه لاپه‌ڕه‌کانى یه‌کترى هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌و دواجاریش له‌چه‌ند رۆژى رابردوو له‌ساڵیادى 16ی ئۆکتۆبه‌ردا به‌رپرسانى یه‌که‌مى حکومى و فراکسیۆنه‌کانیان له‌په‌رله‌مان به‌وته‌ى»نه‌شیاو» به‌رانبه‌ر به‌یه‌کتر مامه‌ڵه‌یان کردووه. رۆژى هه‌ینی به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕینى سێ ساڵ به‌سه‌ر رووداوى 16ى ئۆکتۆبه‌ردا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند، «ئه‌و دۆخه نائاساییه‌ى که له‌ئه‌نجامى خیانه‌تى خاکفرۆشانه‌وه، له‌که‌رکوک‌و ناوچه کوردستانییه‌کانى تر هاته ئاراوه، جێگه‌ى قبوڵکردن نییه‌و هه‌رگیز زامى خیانه‌تى خاکفرۆشانمان بیر ناچێته‌وه، به‌ڵام له‌خیانه‌ت به‌زامتر ئه‌وه‌یه که گه‌ل خیانه‌تکار سزا نه‌دات». ئەم لێدوانەی مەسرور بارزانی نیگەرانی یەکێتی لێکەوتەوە بەوپێیەی پۆستی حکومی هەیە، یەکێتی پێیوایە نەدەبوو دامودەزگاکانی حکومەت تێکەڵ بەململانێی سیاسی بکات. سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «له‌هه‌رێمى کوردستاندا داموده‌زگاکانى حکومه‌تمان هه‌یه‌و داموده‌زگاى حزبمان هه‌یه، حزب ده‌توانێت گله‌یى و ره‌خنه بگرێت، به‌ڵام داموده‌زگاى حکومى حه‌قى نییه داخڵ بێت له ئیشوکارى ئه‌حزاب و هه‌م نوێنه‌رى حزب بێت هه‌م نوێنه‌رى حکومه‌ت بێت». وتیشی «ئه‌گه‌ر (ئەوان) بڕیاره نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم بن ده‌بێت وه‌ک نوێنه‌رى هه‌موان بێت و له‌گه‌ڵ یه‌کتر وه‌ک یه‌ک مامه‌ڵه بکات». سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره باسى له‌وه‌شکرد له‌چه‌ند حاڵه‌تێک گرژیەکە زۆر خراپ ده‌بێت که‌که‌سێک له‌ناو حکومه‌تدا بێت و وه‌ک نوێنه‌رى حزب قسه بکات، وتی «ئه‌مه کاردانەوەی ده‌بێت، چونکه هه‌ریه‌که له‌ئێمه رۆژێکى هه‌یه‌و ده‌بێت چاوه‌رێى ئه‌وه بکات خه‌ڵک هێرشى ده‌کاته سه‌ر، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت هه‌وڵى ئه‌وه نه‌دات نه‌وعێک له‌ئاساییکردنەوە له‌ناو کۆمه‌ڵگا دروست بکات، گرژییه‌کان هێور بکاته‌وه خراپ ده‌کات خۆى ببێته گرژی و کێشه«. تیمى وه‌زارى پارتى له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌سه‌ر 16ى ئۆکتۆبه‌ر به‌یاننامه‌یه‌کیان بڵاوکرده‌وه‌و رایانگه‌یاند «رووداوى خاکفرۆشتن و له‌ده‌ستدانى نیوه‌ى خاکى کوردستان له 16ی ئۆکتۆبه‌ر، زۆر جیاوازه له 31ى ئابى پیرۆز، که بڕیاریوو ئه‌وکاتیش هه‌ولێرو کوردستان به‌ده‌ردى ئێستاى که‌رکوک و ناوچه کوردستانییه‌کانى تر ببه‌ن». دواتر مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتی له‌ساڵیادى 16ى ئۆکتۆبه‌ردا راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌و له‌به‌شێکیدا وتی «16ی ئۆکتۆبه‌ر، ده‌رئه‌نجامى زنجیره‌یه‌ک پێشبینى هه‌ڵه‌و بڕیارى نه‌خه‌مڵیوى سیاسی‌و ستراتیجى بوو، که له‌ڕیفراندۆمدا فۆرمه‌له کرا». له راگه‌یه‌ندراوى مه‌کته‌بى سیاسی یه‌کێتیدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو که «یه‌کێتى نیشتمانیى کوردستان، به به‌رچاو‌ڕوونییه‌وه لێکه‌وته‌و مه‌ترسییه‌کانى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمێکى نه‌خه‌مڵیووى له‌م جۆره‌ى له‌کوردستانى عێراق، له‌کات و ساتێکى ناوه‌ختدا، ده‌بینى و راى گشتى کوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌کانیشى له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵه‌یه‌کى له‌و جۆره هۆشیار کرده‌وه«. هەروەها لەڕاگەیەندراوەکەی مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیدا هاتووە «سه‌رشۆڕى بۆ چه‌واشه‌کاران و ئه‌وانه‌ش که‌هه‌موو مێژوویان خۆچه‌ماندنه‌وه بووه... ئه‌رکى حکومه‌ت خزمه‌تکردنى هاووڵاتیانه نه‌ک تێوه‌گلانى به‌کێشه سیاسییه‌کان». تیمى یه‌کێتى له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن که «ئه‌گه‌ر بڕیاره حکومه‌ت هه‌ڵوێست له‌سه‌ر رووداو‌و کاره‌ساته‌کان وه‌ربگرێت، ئه‌وا پێویسته باس له‌سه‌رجه‌م رووداوه‌کان وه‌ک یه‌ک بکات به‌ڕووداوه‌کانى 31ى ئاب‌و کاره‌ساتى شه‌نگال جینۆسایدى ئێزدییه‌کان‌و روداوه‌کانى تریش». تیمى یه‌کێتى له‌حکومه‌ت ده‌ڵێن، «ئێمه، جه‌ختده‌که‌ینه‌وه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پێویسته هه‌موولایه‌ک په‌ندو ئامۆژگارى له‌کاره‌ساته‌کان وه‌ربگرین‌و بیانکه‌ین به‌مایه‌ى یه‌کڕیزیى نه‌ته‌وه‌یى و نه‌ک قوڵکردنه‌وه‌ى ناکۆکییه‌کان‌و ته‌فره‌قه‌و په‌رته‌وازه‌یی». له 16ى ئۆکتۆبه‌رى 2017، سوپاى عێراق‌و هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبی، له‌دواى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمه‌که‌ى مانگى ئه‌یلولى ئه‌و ساڵه‌و تێکشکاندنى داعش، هێرشیانکرده‌سه‌ر ناوچه جێناکۆکه‌کان‌و ئه‌و ناوچانه‌یان به‌شاری که‌رکوکه‌وه له‌ژێر ده‌ستى پێشمه‌رگه ده‌رهێنا. له‌لایه‌کى دیکه‌وه هه‌ر له‌ساڵیادى 16ى ئۆکتۆبه‌ردا، ئومێد خۆشناو سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتی باسى 16ى ئۆکتۆبه‌رى کرد‌و زیاد جه‌بار سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان وه‌ڵامیدایه‌وه. به‌رپرسێکى یه‌کگرتووى ئیسلامى ده‌ڵێت یه‌کێتى و پارتى ته‌نها «به‌رژه‌وه‌ندى» کۆى کردوونه‌ته‌وه نەک «یه‌کریزیی و ته‌بایی». ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «یه‌کێتى و پارتى ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندى کۆى کردوونه‌ته‌وه، نه له‌سه‌ر ئاستى وتار‌و ستراتیژى نه‌ته‌وه‌یى ته‌حه‌دى و ئاڵانگارییه‌کان، نه کۆده‌نگ بوون نه یه‌کڕیز و ته‌با بوون، بۆ دابه‌شکردنى پۆست و پاره پێکه‌وه‌ن و له‌ماوه‌ى یه‌ک ساڵدا له (10) وێستگه‌و کاتى جیاوازدا هێرشیان کردووه‌ته‌سه‌ر یه‌کترى». هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌کگرتوو که ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستانه وتی «ئه‌م دوو هێزه له (28) ساڵدا نه پایه‌ى دیموکراسییان دروست کردووه، به‌رپرسانى حکومه‌ت له‌هه‌ردوولاو مه‌کته‌بى سیاسى هه‌ردوولا ئاوه‌که‌یان رشت، سه‌رۆکى حکومه‌ت و سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کانیان وه‌ڵامى یه‌کتریان دایه‌وه، بۆیه تا له‌سه‌ر ئه‌م عه‌قڵییه‌ته بن ئه‌م چه‌له‌حانێیه ده‌مێنێت». ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که به‌رپرسى یه‌که‌مى پارتى و یه‌کێتى رێککه‌وتنیان کردووه بۆ کۆتایى هێنان به‌گرژییه‌کان تاکۆتایى پێبێت. ئاراس وه‌لى، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «له‌هه‌رێمى کوردستاندا له‌نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌تایبه‌ت پارتى و یه‌کێتى چه‌ندین ململانێ و گرژى دروست بووه‌و مێژوویه‌کى هه‌یه، به‌ڵام دواجار هه‌ر له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ له‌ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه دانیشتوون بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان». هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، به‌رپرسى یه‌که‌مى پارتى و یه‌کێتى رێککه‌وتنیان کردووه تاکۆتایى به‌م گرژییانه بهێنن، به‌ڵام به‌م شێوازه‌ى ئێستا بڕوات پێناچێت کۆتایى پێبێت، وتیشى «گرژییه‌کانى پارتى و یه‌کێتى کاریگه‌رى له‌سه‌ر خه‌ڵک و بازاڕ کردووه‌و کێشه‌ى زیاتر دروستده‌کات و باشتره نه‌چنه‌وه سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانى رابردوو، ئه‌گه‌ر باسیش بکرێت له‌چوارچێوه‌یه‌کى یاسایى گفتوگۆى له‌سه‌ر بکه‌ن، نه‌ک ببێته هۆى ملشکاندنى یه‌کترى». ئاراس وه‌لى، ره‌خنه‌ى له‌میدیا فه‌رمى و سێبه‌ره‌کانى پارتى و یه‌کێتى گرت که «ده‌بێت هه‌ست به به‌رپرسیارێتى بکه‌ن، رازى نه‌بن به‌رپرسه‌کانیان گرژییه‌کان بڵاوبکه‌نه‌وه‌و خه‌ڵک مه‌شغول بکه‌ن». چاودێرێکى سیاسى ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که نه‌توانراوه جیاوازییه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى دیموکراسى و عه‌قڵانى ئۆرگانیزه بکرێت. زیره‌ک که‌مال، چاودێرى سیاسى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «قۆناغى پێش راپه‌ڕین و دواى راپه‌ڕین نه‌مانتوانیوه جیاوازییه سیاسییه‌کانمان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کى عه‌قڵانى ئۆرگانیزه بکه‌ین». هه‌روه‌ها زیره‌ک ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که جیاوازییه سیاسسییه‌کان به‌تایبه‌ت حزبه سه‌ره‌کییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى دیموکراسى و عه‌قڵانى چوارچێوه‌ى سیاسى و به‌رده‌وام چووه‌ته چوارچێوه‌یه‌کى «نا ئاشتنى له‌بن نه‌هاتوو»، له‌کۆمه‌ڵێک قۆناغى جیاواز بووەته هۆى پێکدادانى سه‌ربازییش». زیره‌ک که‌مال پێشیوابوو، هه‌موو ئه‌و گرژیانه‌ى له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى رووده‌ده‌ن به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ى هه‌ندێ لاپه‌ڕه هه‌ندێک کاراکته‌رى سیاسى له‌گه‌ڵدایه که دژن به‌ئیراده‌ى ئاشتى و پێکه‌وه‌ژیان.
ھاوڵاتی ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٣٦) ١. پشکنین: (٦٦٧٠ پشکنینی نوێ) (٢١٠٢ هەولێر) (٩٦٤ سلێمانی، ١٤٢ گەرمیان) (٣٤١٢ دهۆك) (٥٠ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (١٠٣٢ تووشبووی نوێ) (٣٢٦ هەولێر) (٢٤٣ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان) (٤٠٦ دهۆك) (٢٩ هەڵەبجە) ٣. چاکبوون: (٢٤٩ چاکبوون) (١١٤ هەولێر) (١٥ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان) (٦٥ دهۆك) (٢٦ هەڵەبجە) ٤. مردن: (٢٦ مردن) (٦ هەولێر) (١٠ سلێمانی، ٣ ڕاپەڕین) (٤ دهۆك) (٣ هەڵەبجە) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٥٧١٢٣٥ (٢٠٥٢٠٠ هەولێر، ١٣٤٦٨٨ سلێمانی، ٢٢٦٣٥٤ دهۆك، ٤٩٩٣ هەڵەبجە) تووشبوون ٦٢٧٣٥ (٢٢٦٠١ هەولێر، ١٩٩٣٦ سلێمانی، ١٨٠٤٣ دهۆك، ٢١٥٥ هەڵەبجە) چاکبوون ٣٧٨٣٣ (١٦٣٩٧ هەولێر، ١١٢٠٤ سلێمانی، ٨١٩٨ دهۆك، ٢٠٣٤ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٢٢٧١٥ (٥٥٥٨ هەولێر، ٧٦٤٢ سلێمانی، ٩٤٦٢ دهۆك، ٥٣ هەڵەبجە) مردن ٢١٨٧ (٦٤٦ هەولێر، ١٠٩٠ سلێمانی، ٣٨٣ دهۆك، ٦٨ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٩ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى عێراق رایگه‌یاند، له‌برى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبی، یه‌که‌کانى سوپاى عێراق له‌سه‌ر سنوره‌کانى هه‌رێمى کوردستان له به‌رى هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا جێگیرکران. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19 تشرینى یه‌که‌مى 2020 له رۆژنامه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى جه‌دیدى نزیک له قه‌ته‌ر راگه‌یاند:"لیواى 30ى حه‌شدى شه‌به‌ک به‌دووریى 10 کیلۆمه‌تر له سنوره‌کانى هه‌ولێر دوورکه‌وتونه‌ته‌وه، ئه‌و گۆڕانکارییه‌ش به‌ره‌نجامى لێکگه‌یشتنى باڵاى نێوان فه‌رمانده‌ى گشتیى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان و ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبییه له به‌غدا". هه‌روه‌ها رۆژنامه‌که ئه‌و هه‌نگاوه‌ى به سه‌رکه‌وتن بۆ مسته‌فا کازمى داوه‌ته قه‌ڵه‌م، چونکه لیواى 30ى حه‌شدى شه‌به‌ک نزیکن له سوپاى پاسدارانى ئێران و زۆر گوێ به‌فه‌رمانى حکومه‌ت ناده‌ن، فه‌رمانده‌که‌شیان که وه‌عد قه‌دۆ بوو له لیستى گه‌مارۆکانى ئه‌مه‌ریکادایه.
شاناز حه‌سه‌ن که‌سوکارى مردووانى کۆرۆنا گۆڕه‌کانیان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌و مردوه‌کانیان ده‌به‌نه‌وه گۆڕستانى ئاسایى. ئەگەرچی مۆڵەتیان وەرگرتووە لە ئیدارەی پارێزگای سلێمانی بەڵام تەندروستی هەرێم بە کارێکی نایاسایی دەزانێت و داوای سزادانیان دەکات. دوو لەو کەسانەی کە گۆڕەکانیان هەڵدراونەتەوە یەکێکیان مەلا رەشید مەلای مزگەوتی مەحوی بوو لەسلێمانی کە یەکەم کەس بوو لەسەرەتای مانگی ئازاردا بەکۆرۆنا گیانی لەدەستدا، هەروەها گۆڕى هونه‌رمه‌ند عه‌تا چاوشین له‌لایه‌ن که‌سوکاریانه‌وه. تائێستا له‌هه‌رێمى کوردستاندا زیاتر لە (62) هه‌زار توشبووى کۆرۆنا ده‌ستنیشانکراون، (37) هه‌زار و (119) توشبوویان چاکبوونه‌ته‌وه‌و دوو هه‌زارو (161) توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه. مردووەکان پێشتر لەلایەن لیژنەیەکەوە لەگۆڕسانێکی تایبەت بە کۆرۆنا نێژراون، بەڵام دواتر لەلایەن پارێگاری سلێمانیەوە رەزامەندییان پێدراوە تەرمەکانیان بگوێزنەوە دوای ئەوە کەسوکاریان داوایان کردووە. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئێمه دواى راوێژکردنمان به به‌ڕێوه‌به‌رێتى ته‌ندروستى سلێمانى، دواى (90) رۆژ له‌ناشتنى که‌که‌سوکاره‌که‌ى بیانه‌وێت بیبه‌نه‌وه زێدى خۆیان ده‌توانن گۆڕه‌که‌ى هه‌ڵبده‌نه‌وه‌و بیگوازنه‌وه«. وتیشی «هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌کان ده‌بێت ره‌زامه‌ندى بۆ وه‌ربگیرێت له‌هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، دواتر که‌سوکاره‌که‌ى ده‌توانن ئاسایى گۆڕه‌که بگوازنه‌وه«. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان و تۆمارکردنى یه‌که‌م حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسه‌که له‌شارى سلێمانى، شوێنى تایبه‌ت ته‌رخانکرا بۆ ناشتنى ئه‌و که‌سانه‌ى به‌کۆرۆنا ده‌مرن. تەرمەکان له‌لایه‌ن لیژنه‌یى ته‌ندروستى و شاره‌وانییه‌وه به‌شێوازى تایبەت دەنێژرێن. عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێڕى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه لیژنه‌ى تایبه‌تمان پێکهێناوه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه ته‌رمه‌کان ده‌نێژران بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵک و که‌سوکارى دووربن له توشبوون به‌ڤایرۆسه‌که له‌ژێر رێنمایى ته‌ندروستیدا به‌ڕێوه‌بچێت». جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى، وتیشى «ئه‌وه‌ى ئێمه تائێستا رێگه‌مان پێداون ته‌نیا سێ که‌س بوون که له‌سه‌ره‌تاشدا داوایان ده‌کرد ته‌رمه‌که‌یان بده‌ینه‌وه‌و له‌ژێر رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان و به‌مۆڵه‌تى پارێزگار گۆڕه‌کانیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه«. عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د ئه‌ه‌وشى روونکرده‌وه «هه‌ر هاووڵاتیه‌ک بیه‌وێت و داوابکات ده‌توانێت ئاگادارمان بکاته‌وه‌و دواى تێپه‌ڕبوونى (90) رۆژ به‌سه‌ر ناشتنى مردووه‌که‌دا ده‌توانێت گۆڕه‌که‌ى بگۆڕێت». ئه‌م به‌رپرسى ته‌ندروستییه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وەشکرد له‌مه‌ودوا هه‌ر توشبوویه‌کى کۆرۆنا گیانى سپارد ده‌درێته‌وە به‌که‌سوکارى و له‌ژێر چاودێریى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کاندا دەنێژرێت. تائێستا ته‌نیا له‌پارێزگارى سلێمانى زیاتر له (400) که‌س به‌کۆرۆنا مردوون و له‌گۆڕستانێکى تایبه‌ت نیژراون، که‌سوکارى (3) که‌س له‌و مردووانه گۆڕه‌کانیان گواستونه‌ته‌وه. ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «که‌سانێک له‌ملاولا ئه‌و کاره‌ده‌که‌ن له‌به‌رچاوى هه‌موو که‌سى دیکه، ئه‌وه ناکرێت و یاسایى و ته‌ندروستى نیه‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه رێگه‌پێدراو نیه«. وتیشی «ئیستاش له‌هه‌موو هه‌رێمدا به‌گشتى له‌ڕێگه‌ى تیمى ته‌ندروستییه‌وه مردووانى کۆرۆنا ده‌نیژرێن و هه‌روه‌ک پێشتر رێکاره‌کان به‌رده‌وامه‌و هیچ شتێک نه‌گۆڕدراوه«. ئاسۆ حه‌وێزى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه «به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه‌پێدراو نیه‌و حاڵه‌تى زۆر زۆر که‌م هه‌یه، که به‌ده‌رن له رێنماییه‌کان و گۆڕى مردووه‌کان هه‌ڵده‌دنه‌وه‌و ده‌یکه‌نه هه‌را له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا که‌ئه‌وه حاڵه‌تێکى زۆر که‌من، پێویسته رێگرییان لێبکرێت». هه‌روه‌ها وتیشى «پێویسته ئیداره سه‌ربه‌خۆکان لێپێچینه‌وه بکه‌ن، به‌رپرسانى ته‌ندروستى و ئیدارى پارێزگاکان ده‌بێت ئیجرائاته‌کان بکه‌ن». «هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕ به‌بێ هیچ هۆکارێک کارێکى جوان نیه و باش نیه، به‌ڵام له‌ڕووى شه‌رعه‌وه دروسته، به‌مه‌رجێک به رێکارى گونجاو بکرێت و له‌ڕێزو شکۆى مردووه‌که که‌منه‌کرێته‌وه‌و سوکایه‌تى پێنه‌کرێت»، مامۆستا محه‌مه‌د ئێنه‌یى، ئه‌ندامى باڵاى لیژنه‌ى فتوا، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وای وت. ئه‌ندامه‌که‌ى لیژنه‌ى باڵاى فتوا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد «له‌دوو رێگادا ئاساییه مردوو ده‌ربهێنرێته‌وه، یه‌که‌م ئه‌و موڵکه‌ى مردووه‌که‌ى لێنێژراوه، موڵکى که‌سێکى دیکه بێت، یاخود واریسه‌کانى شوێنى تایبه‌تى خۆیان هه‌بێت بۆ ناشتنى مردووه‌که و بیانه‌وێت بیگوازنه‌وه«. وتیشى «به‌ڵام باشترین رێگا ئه‌وه‌یه، مردووه‌که گۆڕه‌که‌ى نه‌گۆڕدرێت، وه‌ک رێزگرتنێک له‌مردووه‌که«. مامۆستا محه‌مه‌د ئێنه‌یى، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، «بۆ ئه‌و کاته گۆڕستانه‌که‌یان جیاکرده‌وه‌و بۆ ئێستا رێگا ده‌ده‌ن، بۆیه پێویسته حکومه‌ت یان رێگه نه‌دات به‌ده‌رهێنانه‌وه‌ى مردووه‌کان، یان که رێگه‌ى دا بۆچى گۆڕستانى جیاکرده‌وه«.
ماردین نوره‌دین نرخی دیناری عێراقی لەئێوارەی دوێنێوە دەستی کردووە بە بەرزبوونەوە برامبەر بەدۆلاری ئەمریکی دوای ئەوەی بانکی ناوەندی روونکردنەوەی دا کە یەدەگی وڵاتەکە بەکاردەهێنێت بۆ رووبەڕوبوونەوەی قەیرانی دارایی. ئەگەرچی پێشتر لێدوانی بەرپرسانی بانکەکە بووەهۆی دابەزینی نرخی دینار. دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق روونکردنەوەیەکی دڵنیاکەرەوەى دا لەبارەى جێگیربوونی سیاسەتی نەختینەیی و سەقامگیری نرخی دینار، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لەبازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر دابەزی. بانکی ناوەندی عێراق رۆژانە دۆلار لەڕێگەی بانکەکانەوە دەخاتە بازاڕەوە بەنرخی (119) هەزار دینار بۆ هەر (100) دۆلارێک، بەڵام کاتێک دەگاتە دەستی هاووڵاتیان دەچێتە سەروو (120) هەزار دینار لەکاتی ئاسایی‌دا، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی بۆ (127) هەزار بەرزبووەوە دوای ئەوەی چەند بەرپرسێکی عێراقی باسی ئەوەیان کردبوو کەپێدەچیت بانکی ناوەندی بەنرخی گرانتر دۆلار بخاتە بازاڕەوە بەهۆی کەمبوونەوەی نەختینەی دۆلار، بەڵام ئێوارەى یەکشەممە (18ی تشرینی یەکەمی 2020) نرخی (100) دۆلاری ئەمەریکی دابەزی بۆ (124) هەزارو (850) دیناری عێراقی دوای ئەوەی بانکی ناوەندی وتی « نرخی دینار جێگیرەو سیاسەتە نەختینەکانی نەگۆڕاوەو زۆر روون و شەفافە» بانکی ناوەندی عێراقی وتی «ئەو لێدوانانەى بەم دواییە دراون لەبارەى دابەزینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی تەنها راو بۆچوونی ئەو کەسانەیەو هیچ پەیوەندییەکی بەهەڵوێستی فەرمی بانکەکەوە نییەو جەخت دەکاتەوە کەنرخی دینار بەرانبەر دۆلار نەگۆڕاوە و جێگیرە. بانکی ناوەندی وتی «یەدەگی دراوی بیانی لەبانکی ناوەندی ئەوەندە چاکە کە بەپێی هەموو ئاماژە نێودەوڵەتییەکان ئەم قەیرانەى ئێستا تێدەپەڕێنێت کەوڵاتی تێکەوتووە.» بانکەکە هیوای خواستووە دەزگاکانی راگەیاندن خۆیان بەدوربگرن لەسەرچاوەی تایبەت و دەنگۆکان و تەنها پشت بەڕاگەیەنراوو لێدوانی فەرمی بانکەکە ببەستن. ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی عێراق لەم بارەیەوە بە هاوڵاتى وت «بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار، هۆکاری یەکەمیان لەدوای پێشکەشکردنی ئەو پەیپەرەی کەوەزیری دارای خستیە بەردەست هێزە سیاسییەکان یەکێک لەو بڕگانەی کە باسی ئەکات بریتییە لەچاوخشاندنەوە بەخستنەبازاڕی دراودا، ئەمەش من ئەوەی لێ تێدەگەم نرخی دۆلار بەرزدەکرێتەوە بۆ ئەوەی بابەتی پارەدارکردن بەهەڵاوسان ببێتە بابەتێک کەبەشێک کورتهێنانی بودجەی پێ قەرەبوو بکەنەوە». وتیشی «هۆکاری دووەم بریتیە لەوەی ئەو بازرگانانەی یان ئەو خاوەن بانکانەی کەدۆلارێکی زۆریان لا کەڵەکە بوو لەماوەکانی پێشودا، لەئێستادا بابەتەکەیان زیاد لەحەد جوڵاند ئەوەی کە بەتەواوی پەلاماری کڕینی دۆلاریان دا دواجار ئاوا نرخەکەی بەرزبووەوە» دکتۆر خالید حەیدەر شارەزا لەبواری ئابوری بە هاوڵاتى راگەیاند «ئەم بەرزبوونەوەیە بەهۆی ئەوەیە کە نائارامی هەیە لەدۆخی سیاسی عێراقداو کاریگەریشی هەیە لەسەر ئابوریەکەی، دیعایەیەکی وا بڵاوبۆتەوە کەگوایە حکومەتی عێراقی ئەگەرێکی زۆری هەیە دەستبەرێت بۆ ئەو یەدەگەی کەهەیەتی، بەڵام دوێنێ پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەوەی بڵاوکردەوە یەدەگی پێویست هەیە کەبەشی ئەوە دەکات کە کاروباری ئابوریەکە بەڕێوەببرێت و عێراقیش تووشی هیچ کێشەیەکی دارایی نەبێت بەبەکارهێنانی ئەو یەدەگە، بۆیە دڵنیایی داوەتە خەڵکی عێراق وەک لایەنی دارایی کێشەی نییە، بۆیە بینیمان لەکۆتایی دوێنێ تۆزێک نرخی دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی دابەزینەوەی بەخۆیەوە بینیوە». سەبارەت بەکاریگەرییە خراپەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دراو لەسەر هاووڵاتیان دکتۆر خالید حەیدەر وتی «بێگومان ئەوکاتەی نرخی دۆلار زیاددەکات تۆ بۆ هاوردەکردنی شتومەک پێویستت بەپارەیەکی زۆرە، تایبەتمەندیەکانی ئابوری عێراق و ئابوری هەرێمی کوردستان بەوە ناسراوە». وتیشی «ئێمە زۆربەی شتەکانمان لەدەرەوە هاوردە دەکەین، بۆ ئەو هاوردەکردنە ئێمە پێویستیمان بەدۆلار دەبێت، واتا بەرامبەر بەدۆلارێکی ئاسایی جاران ئێمە پێویستیمان بەپارەیەکی عێراقی زیاترە بۆ کڕینی هەمان دۆلار، بۆ نموونە پێشتر پێویستیمان بە هەزارو (200) دینار بوو، ئێستا پێویستمان بەهەزارو (250) دینار یان هەزارو (260) یاخود سەرووی ئەوە». وتیشی «بۆیە بۆ هاوردەکردنی هەر شتێک تۆ پێویستت بەدیناری عێراقی زیاترە، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر فەرمانبەرو موچەخۆر لەبەرئەوەی داهاتیان تاڕادەیەک جێگیرە، ژیانەکە لەسەریان قورس‌تر دەبێت، بەدڵنیاییەوە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر ئەو کەسانە».
