هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، سوتاندنى ئاڵاى پیرۆزى کوردستان و هه‌ڵکوتانه سه‌ر باره‌گاى پارتى دیموکراتى کوردستان له جێگاى قبوڵکردن نییه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، قوباد تاڵه‌بانی له په‌یامێکدا ده‌ڵێت:"سوتاندنى ئاڵاى پیرۆزى کوردستان و که سیبمولى باڵاى گه‌له‌که‌مانه و هه‌روه‌ها هه‌ڵکوتانه سه‌ر باره‌گاى پارتى دیموکراتى کوردستان له به‌غدا به شێوازێکى نایاسایى و ناشارستانى جێگاى قبوڵکردن نییه و هێرشه بۆسه‌ر هه‌مو پیرۆزى و باره‌گا کوردستانییه‌کان له پایته‌ختى فیدراڵى عێراق." هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌م هه‌نگاوه ده‌که‌م و داواش له هێزه عێراقییه هاوپه‌یمان و دۆسته‌کانمان ده‌که‌ین له به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م بێڕێزیکردنه بێنه ده‌نگ که پێشێلکردنێکى گه‌وره‌ى یاسا و ده‌ستور و سیماى فره‌جۆرى عێراقه‌و زاڵکردنى هێزى چه‌که به‌سه‌ر مه‌نتیقى عه‌قڵ و دیالۆگدا." جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه که" ئه‌مه‌ش ده‌مانخاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى گه‌وره‌ى یه‌کڕیزى و یه‌ک هه‌ڵوێستى کورد بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کانى سه‌رمان که ئه‌مڕۆ گه‌له‌که‌مان له‌هه‌موو کات زیاتر پێویستى به‌یه‌کریزى و ته‌بایى هه‌یه."
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان هێرشکردنه سه‌ر باره‌گاى پارتى له به‌غدا شه‌رمه‌زارده‌کات و داوا له حکومه‌تى عێراق ده‌کات لێکۆڵینه‌وه خێرا ده‌ستپێبکه‌ن و تێکده‌ران ڕوبه‌ڕوى یاسا بکرێنه‌وه. نێچیرڤان بارزانى له راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت:"سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ گروپێکى له‌یاساده‌رچو باره‌گاى لقى پارتى دیموکراتى کوردستانیان له شارى به‌غدا سوتاندو له کاتى هێرشه‌که‌دا ئاڵاى کوردستان و وێنه‌ى سیمبوله‌کانى کورد سوتێندراو‌ن و ئاڵاى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵکراوه". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى نێچیرڤان بارزانى: سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ گرووپێكى له‌ياساده‌رچوو بارەگای لقی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە شاری بەغدا سووتاند و لە کاتی هێرشەکەدا ئاڵای کوردستان و وێنەی سیمبولەکانی کورد سووتێندراون و ئاڵای حەشدی شەعبی هەڵکراوه. ئێمە ئەو هێرشە شەرمەزار دەکەین و بە کردەوەیەکی ئاژاوەگێڕانەی دادەنێین. هێرش بۆ سه‌ر باره‌گاى حزبێك كه هێزێكى سه‌ره‌كيى ڕووخاندنى دكتاتۆرى بووه له عێراق، هێرشه بۆ سەر مێژووی خەباتی هاوبەشی کورد و هێزە عێراقییە شۆڕشگێڕەکان لەپێناو نەهێشتنی زۆرداری و دیکتاتۆری. هەڕەشه‌يە بۆ سەر پێکەوەژیانی ئاشتیانە، لەباربردنی ئاشتيی کۆمەڵایەتی و سیاسييه و لەگەڵ بنەماکانی دەستوور و دیموکراسى و مافەکانی مرۆڤ، ناكۆكه. هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و هێزە چەکدارەکانی عێراق مێژوویەکی تازەی هاوبەشیان لە شەڕی داعشدا تۆمار کرد، ئێمە هیوادارین ئەو هاوبەشییە هاوکارییەکی زیاتری بەدوادابێت لەڕووی سیاسییەوە لەپێناو دەربازکردنی هەموو خەڵکی عێراق لەو بارودۆخە ناخۆشەی تێیکەوتووە. نابێ هیچ لێدوان و مشتومڕێک لە هیچ بوارێک‌دا ئەو هاوبەشییە تازەیەی نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراقى تازه‌دا تێکبدات، دەبێ هەموو لایەک ئەو هاوخەباتییەی ڕابردوو بەکار بێنین بۆ یارمەتیدانی حکوومەتی فیدرالیی عێراق لەپێناو هێنانەکایەی بەڕێوەبردنێکی باشتر کە لە خزمەت خەڵکی عێراقدا بێت. داوا لە هەموو لایەک دەکەین بە ئارامی مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕووداوە بکەن و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراق لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە یاساییيەکانیان بە شێوەیەکی جددی و خێرا دەستپێ بکەن و تێكده‌ران ڕووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان 17/10/2020
هاوڵاتى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتی، له چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ڵێت: من هێرشم نه‌کردۆته‌وه سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى و ئه‌و هێزه هێزێکى تێکۆشه‌ره. هۆشیار زێباری، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتی، له چاوپێکه‌وێتنێکیداله‌گه‌ڵ که‌ناڵى "ئه‌لعه‌هد"ى سه‌ربه بزوتنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، رایگه‌یاند" له چاوپێکه‌وتنه‌که‌مدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى (ئه‌لحوڕه) هێرشم نه‌کرده‌ته‌سه‌ر حه‌شدى شه‌عبی." هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" لێدوانه‌که‌م به هه‌ڵه وه‌رگیراوه...ده‌ربڕینه‌که یارمه‌تى نه‌دام، مه‌به‌ستم له پاککردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌وز ئه‌وه نه‌بو که حه‌شدى شه‌عبى پێویست بێت پاکبکرێته‌وه، چونکه حه‌شدى شه‌عبى هێزێکى تێکۆشه‌رو جه‌نگاوه‌ره‌و ناکرێت هێرشبکه‌مه سه‌ر قوربانییه‌کانی". هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که په‌یوه‌ندى مێژوییان له‌گه‌ڵ به‌شێک له سه‌رکرده‌کانى حه‌شدى شه‌عبیدا هه‌یه. لێدوانه‌کانى پێشترى هۆشیارى زێبارى له چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنیدا، کاردانه‌وه‌ى توندى به‌شێک له سه‌رکرده‌و لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى به‌دواى خۆیدا هێناو له‌نوێترین کاردانه‌وه‌شدا، ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانى حه‌شد چونه سه‌ر باره‌گاى لقى پێنجى پارتى له به‌غداو ئاگریان تێبه‌ردا.
هاوڵاتى خۆپیشاندانى لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌رده‌م لقى پارتى له به‌غدا ده‌ستیپێکرد. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، خۆپیشاندانى لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌رده‌م لقى پارتى له به‌غدا ده‌ستیپێکرد و دژى لێدوانێکى هۆشیار زێباری، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه ناڕه‌زایى ده‌رده‌بڕن و باره‌گاکه‌شیان سوتاند، دواى ئه‌وه‌ى رایگه‌یاندبو، حه‌شدى شه‌عبى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێرى ئه‌نجامداوه. ده‌یان لایه‌نگرى حه‌شدى شه‌عبى چونه‌ته به‌رده‌م لقى پارتى له‌به‌غدا و ناڕه‌زایى له دژى لێدوانێکى هۆشیار زێباری، به‌ڵام پێشتر به‌رپرسى لقه‌که‌و سه‌رجه‌م کارمه‌ندانى لقه‌که باره‌گاکه‌یان جێهێشتووه.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى یه‌کێتیى مامۆستایانى کوردستان رایگه‌یاند بایکۆت له سنوورى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى راپه‌ڕین و گه‌رمیان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌وکاته‌ى داواکارییه‌کانى مامۆستایان جێبه‌جێ ده‌کرێن. عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆکى یه‌کێتیى مامۆستایانى کوردستان رایگه‌یاند که "مامۆستایان سێ داواکاریى سه‌ره‌کییان هه‌یه، ئه‌وانیش بریتین له ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى به‌رزکردنه‌وه‌ى پله‌یان، کۆتاییهێنان به بڕینى مووچه و دابه‌شکردنى مووچه هه‌ر 30 رۆژ جارێک". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ماوه‌ى دوو مانگه مووچه وه‌رنه‌گیراوه، هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ى وه‌رده‌گیرێت موچه‌ى مانگێکیش نییه، چونکه به بڕینه‌وه دابه‌شده‌کرێت". هاوکات، جه‌ختیشی له‌وه‌کرده‌وه به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌کردنی داواکارییه‌کانه‌وه مامۆستایان له سنوورى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى راپه‌ڕین و گه‌رمیان به‌رده‌وام ده‌بن له بایکۆتکردنی ناوه‌نده‌کانی خوێندن. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌کاتى خۆیدا دابه‌ش ناکات و تا ئێستا سێ مووچه‌ی ئه‌مساڵی دابه‌شکردووه که دووانیان به لێبڕینی سه‌دا 21 بووه و مووچه‌ی چواره‌میش به لێبڕینی سه‌دا 18 دابه‌ش ده‌کات.
ھاوڵاتی راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسێهەمین ساڵیادی ١٦ی ئۆکتۆبەردا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌رئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك پێشبینی هه‌ڵه و بڕیاری نه‌خه‌مڵیووی سیاسی و ستراتیجی بوو، كه له ریفراندۆمدا فۆرمه‌له كرا و، ئه‌نجامه‌كه‌ی به كاره‌سات بۆ دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان، و پاشه‌كشێ له ده‌سكه‌وته گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات و، دوو به‌ره‌كی، ئاژاوه و دۆڕاندنێكی گشتیی ناوخۆیی به‌دوای خۆیدا هێنا. دەقی راگەیەنراوی راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەنراوی ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەیادی ڕووداوەکانی (16)ی ئۆکتۆبەردا له ساڵیادی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ردا، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیده قاره‌مانه‌كانی پارێزگاریكردن له كه‌ركوك و خاكی كوردستان داده‌نه‌وێنین، كه به گیانی خۆیان داستانێكی به‌رزی به‌رگرییان تۆمار كرد و نه‌یانهێشت چه‌واشه‌كارانی مێژوو، له هه‌وڵی زڕاندنی ناو و خه‌بات و رێبازی پیرۆزیاندا، خه‌ونی نه‌زۆك به‌دی بێنن. ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌رئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك پێشبینی هه‌ڵه و بڕیاری نه‌خه‌مڵیووی سیاسی و ستراتیجی بوو، كه له ریفراندۆمدا فۆرمه‌له كرا و، ئه‌نجامه‌كه‌ی به كاره‌سات بۆ دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان، و پاشه‌كشێ له ده‌سكه‌وته گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات و، دوو به‌ره‌كی، ئاژاوه و دۆڕاندنێكی گشتیی ناوخۆیی به‌دوای خۆیدا هێنا. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به به‌رچاوه‌ڕونییه‌وه لێكه‌وته و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێكی نه‌خه‌مڵیووی له‌مجۆره‌ی له كوردستانی عێراق، له كات و ساتێكی ناوه‌ختدا، ده‌بینی و رای گشتی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانیشی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌یه‌كی له‌وجۆره هۆشیار كرده‌وه. به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن بێ گوێدانه ئاكامه‌كانی هه‌نگاوی له‌م چه‌شنه، گوێیان له ئامۆژگاریی دڵسۆزان، وڵاتانی زلهێز و ئیقلیمی و په‌یامی ئاشكرای نێرده دیپلۆماسییه‌كان نه‌گرت، به ته‌نها ملیان نا، نیوه‌ی خاكی كوردستان و ته‌واوی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردیان برده سه‌ر هه‌ڵدێرانێكی سه‌خت، و ئه‌گه‌ر وریایی فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نه‌بووایه، كه‌ركوك به‌ره‌و وێرانی، و خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌ره‌و سه‌رگردانییه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌بران. فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ٧٠ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به بڕیاری له‌ناكاو و دروستی روبه‌ڕونه‌بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق، توانی ئه‌و بۆشاییه كوشنده‌یه پڕ بكاته‌وه كه له‌ریزی پێشمه‌رگه‌ی هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی یه‌كێتی دا له كه‌ركوك و ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر روویاندابوو. هێزه‌كانی تر، كه یه‌كێتی نه‌بوون، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی له پاشه‌كشێ و چۆڵكردنی هێڵی به‌رگری، سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵ كرد، هێزه‌كانی ٧٠ و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیان به ته‌نها له‌به‌رده‌م له‌شكری نابه‌رابه‌ری هێزی هێرشبه‌ردا به‌جێهێشت. یه‌كێتی به بڕیارێكی له‌خۆبوردوانه، ره‌فتاری له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵوێسته ناجوامێرانه‌یه كرد، قوربانیی به ده‌سكه‌وته‌كانی خۆی دا، تا ده‌سكه‌وته گشتییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، ئاوه‌دانیی شاری كه‌ركوك و ژیانی كه‌ركوكییه‌كان بپارێزێت و رێگه نه‌دات، ماڵ و حاڵی كوردانی خێرله‌خۆنه‌دیوو، ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو. شه‌ڕێك كه تا ئه‌مڕۆش، نه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و كاتی هه‌رێم، نه په‌رله‌مانی كوردستان، و نه‌هیچ داموده‌زگایه‌كی تری هه‌رێمی كوردستان، به‌رامبه‌ر سوپای عێراق بڕیاری به‌رپاكردنی نه‌دا. بۆیه ئه‌مڕۆ گوتاری چه‌واشه‌كارانی مێژوو هه‌ر چۆن بن، هه‌میشه‌یی نین، و كاریگه‌ری له وره‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی قوربانیانی یه‌كێتی له ١٦ی ئۆكتۆبه‌رناكه‌ن. رۆژێك مێژوو ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته جیاوازه‌ی سه‌ركردایه‌تی ریفراندۆم و، به‌رگریی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له خاكی كوردستان، هه‌ڵاوێرد ده‌كا و به دادپه‌روه‌رییه‌وه ده‌نووسێته‌وه. ئه‌و كات رۆحی شه‌هیده‌كانمان ئاسوده ده‌بن و دادگای ویژدانی گه‌ل، بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌دات. - دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی به‌رگریكردن له خاكی پیرۆزی كوردستان. - سه‌رشۆڕی بۆ چه‌واشه‌كاران و ئه‌وانه‌ش، كه هه‌موو مێژوویان خۆچه‌ماندنه‌وه بووه. راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٠
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، سبەی لیستی مووچە ئامادە نابێت و هۆکارەکەشی بۆ گۆڕانکاری بەسەر مانگی دابەشکردنی مووچە گەڕاندووەتەوە. دەی راگەیێندراوەکە: ئاگاداری گشت بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگەو هۆبەکانی سەر بە پەروەردەمان دەکەین کە سبەی شەممە ٢٠٢٠/١٠/١٧ لیستی مووچە ئامادە نابێت لەبەر ئەو گۆڕانکارییەی بەسەر مانگی دابەشکردنەکەدا هاتووە، وەک دەزانن هۆبەی ژمێریاری مووچەو وردبینی و هۆبەکانی دیکەی پەیوەست بە مووچە بەردەوامن لەکار کردن و تەنانەت هەتا شەو درەنگ دەمێننەوە، بەڵام لەبەر زۆری سەرمووچەو گواستنەوەی هاتوو گواستنەوەی ڕۆشتوو و خانەنشینی کەڕێژەیەکی زۆرن کاتی دەوێت هەتا ئامادە دەکرێت. بۆیە ڕۆژی یەک شەممە لیستی مووچە دابەشدەکەین بۆ ئەوەی ڕێککارییەکان و مافی ئەوانی دیکەش دابین بکەین. لەگەڵ ڕێزدا ب. پەروەردەی ڕۆژئاوا
ھاوڵاتی سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە زیندانەوە رایگەیاند؛ ئەردۆغان بەهۆی ئەوەی لێی دەترسێت، بۆیە لە گرتووخانە هێشتوویەتییەوە. وتیشی "ئێمە رۆڵەی گەلین. ئەم گەلەش هەرگیز رۆڵەی خۆی لەبیری ناکات". لەمیانی وەڵامدانەوەی چەند پرسیارێکی تایبەتی کەناڵێکی راگەیاندنی تورکیا سەڵاحەددین دەمیرتاش باسی لەو سیاسەتە کرد کە دەسەڵات پەیڕەوی دەکات. بەتایبەتیش ئەو گوشارانەی لەسەر پارتەکەی هەیە. دەمیرتاش وتی "من دەستبەسەر نیم، بەڵکو بارمتەیەکی سیاسیم. من بە دڵنیاییەوە دەزانم کە ئەردۆغان زۆر لە من دەترسێت و سڵم لێدەکاتەوە. هەر ئەمەش هۆکارە کە من لێرە دەهێڵێتەوە. بەڵام من و ئەوانەی وەکو منن لە چوار دیواردا جێگەمان نابێتەوە کە ئەردۆغان لەمە تێناگات. چونکە ئێمە پیاوی هیج کەسێک نین، تەنیاو تەنیا رۆڵەی گەلین. ئەم گەلەش هەرگیز رۆڵەی خۆی لەبیرنەکردووە و لەبیری ناکات". دەمیرتاش بە توانجەوە گوتی: "حسابی ئەوەش ناکەین کە چ کاتێک لێرە دەردەچین. تەنیا بەرگری دەکەین. دڵنیاشین لەوەی سەردەکەوین. ئەوە ئێمە نین حساب دەکەین، بەڵکو کەسانێک هەن حیسابی ئەوە دەکەن ئاخۆ چەند رۆژیان لە دەسەڵات ماوە". لەبارەی ئەو گوشارانەی لەسەر هەدەپە هەیە دەمیرتاش دەڵێت لە نیسانی 2009وە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی پارتەکەیان بێ پچڕانەوە بەردەوامە. لەوکاتەوە زیاتر لە 20 هەزار هەدەپەیی دەستگیرکران یان خراونەتە گرتووخانەوە. دەمیرتاش هەروەها دەڵێ زیاتر ئەو ئەندامانەمان کە ناسراون دەبنە رۆژەڤی تورکیا، ئەگەرنا هەفتانە دەیان ئەندام دەستگیردەکرێت. دەمیرتاش قسەی لەسەر دۆسیەی ئەمدواییەی گرتن و راوەدوونانی ئەندامانی هەدەپە کرد کە بە دۆسیەی کۆبانێ ناسراوە و وتی "دەسەڵات دەیەوێ بە دروستکردنی زنجیرەیەک تۆمەت لەسەر رووداوەکانی کۆبانێ لە ساڵی 2014، هەدەپە بڕووخێنێت. ئێمە دەتوانین تەواوی رووداوەکان رۆشن بکەینەوە و وردەکارییەکان بخەینەڕوو. بەڵام دەسەڵات زیاتر دەیەوێت بە تۆمەتبارکردنی هەدەپە بە یەک بەرد چەند چۆلەیەک بکوژێت. بەڵام ئێمە خەبات و بەرگری دەکەین. لەبەر ئەوەشە سەرناکەون لەم هەنگاوەیان، هەرگیز سەرناکەون". لەبارەی هەوڵی داخستنی هەدەپە دەمیرتاش رایگەیاند "ئەوان ناتوانن ئەمە بە خەیاڵیشیاندا بهێنن، چونکە هەدەپە دووبارە بە هێزێکی وەها دەگەڕێتەوە مەیدان کە تاکە زەرەرمەند خۆیان دەبن. ئەوان وادەزانن لە بارمەتکردنی ئێمە دەبێتە هۆی لەنێوچوونی هەدەپە. لەکاتێکدا ئەنجامی دوایین هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لەبەر چاوانە"
ھاوڵاتی ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٣٣) ١. پشکنین: (٦٢١٤ پشکنینی نوێ) (٢٢٢٧ هەولێر) (٧٦٩ سلێمانی، ١٧٣ گەرمیان) (٣٠١١ دهۆك) (٣٤ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٩٣٢ تووشبووی نوێ) (٢٧٥ هەولێر) (٢٠٧ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان) (٣٩٨ دهۆك) (٢٠ هەڵەبجە) ٣. چاکبوون: (٤٥٣ چاکبوون) (١١٦ هەولێر) (١٨ سلێمانی، ٣٧ گەرمیان) (٢٥٧ دهۆك) (٢٥ هەڵەبجە) ٤. مردن: (١٨ مردن) (٥ هەولێر) (٧ سلێمانی، ٢ ڕاپەڕین) (٣ دهۆك) (١ هەڵەبجە) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٥٥٣٤٥٩ (١٩٩٩٠٧ هەولێر، ١٣١٨٨٠ سلێمانی، ٢١٦٧٨٨ دهۆك، ٤٨٨٤ هەڵەبجە) تووشبوون ٦٠١٨٣ (٢١٨٤٥ هەولێر، ١٩٢٦٠ سلێمانی، ١٦٩٨٩ دهۆك، ٢٠٨٩ هەڵەبجە) چاکبوون ٣٦٧٢٨ (١٦٠٤٠ هەولێر، ١١٠٥٢ سلێمانی، ٧٦٧٧ دهۆك، ١٩٥٩ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٢١٣٤٩ (٥١٧٦ هەولێر، ٧١٥٣ سلێمانی، ٨٩٥٠ دهۆك، ٧٠ هەڵەبجە) مردن ٢١٠٦ (٦٢٩ هەولێر، ١٠٥٥ سلێمانی، ٣٦٢ دهۆك، ٦٠ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٦ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠
هاوڵاتى به‌رپرسى ئه‌وکاتى هێزه‌کانى 70ى پێشمه‌رگه، له رۆژى 16 ى ئۆکتۆبه‌ردا رایگه‌یاند، کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له باشورى که‌رکوک به فه‌رمانى ئه‌و بووه که ژیانى زیاتر له 10 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى پاراستووه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، له یادى 16ى ئۆکتۆبه‌رى 2017دا، میدیاى یه‌کێتى بڵاویکردووه‌ته‌وه که جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، له چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنیدا له رۆژى ١٦ ى ئۆکتۆبه‌رى ٢٠١٧ رایگه‌یاند:" له‌پێناو رزگارکردنى ژیانى زیاتر له 10 هه‌زار پێشمه‌رگه، فه‌رمانم به هێزه‌کانى پێشمه‌رگه کرد، له میحوه‌ره‌کانى باشوورى که‌رکوک بکشێنه‌وه. هه‌روه‌ها جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا رایگه‌یاند "بڕیارى ئێمه به هه‌ماهه‌نگى نه‌بووه له‌گه‌ڵ هێزه عیراقییه‌کان ، به‌ڵکو به ڕێککه‌وتنى وڵاتانى تر هێزه‌کانى عیراق و حه‌شدى شه‌عبى هێرشیانکرده سه‌ر پێشمه‌رگه و وتى "زۆرم پێ سه‌یره خیانه‌ت بدرێته پاڵ کوڕى گه‌وره‌ى مام جه‌لال، سیاسه‌تى یه‌کێتى به‌و شێوه‌یه نییه خیانه‌ت بکات و سه‌نگه‌ر چۆڵ بکات".
هاوڵاتى عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى رایگه‌یاند:" له 16ى ئۆکتۆبه‌ردا به‌شێکى شیعه‌ى عه‌ره‌ب ماسکى درۆزنانه‌یان به‌رامبه‌ر به ئه‌زمونى فیدڕاڵى له کوردستان داماڵدرا". ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 16ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، عیماد ئه‌حمه‌د، له وتارێکدا به بۆنه‌ى تێپه‌ڕبونى سێ ساڵ به‌سه‌ر روداوى 16ى ئۆکتۆبه‌ردا رایگه‌یاند"له‌مێژوى نوێماندا (16) ئۆکتۆبه‌رى ساڵى (2017) دواهه‌مین کاره‌سات بو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى عیراق به‌گشتى و لایه‌نى شیعه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار به به‌تایبه‌تى به‌سه‌ر کوردا هات". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" 16ى ئۆکتۆبه‌ر کاره‌سات و تاوانێک بوو دژ به میلله‌ته‌که‌مان، له‌م رۆژه‌دا به‌رونى هه‌ڵوێستى راسته‌قینه‌ى به‌شێکى شیعه‌ى عه‌ره‌ب ده‌رکه‌وت و ماسکى درۆزنانه‌یان به‌رامبه‌ر به ئه‌زمونى فیدڕاڵى له کوردستان داماڵدرا که چۆن ئه‌وان له سه‌رده‌مى حوکمڕانى و ده‌سه‌ڵاتدا بێ به‌ڵێن و بێ وه‌فا ده‌رچوون و چاکه‌ى کورد‌و بزوتنه‌وه‌که‌یان له‌به‌رچاونه‌بوو". عیماد ئه‌حمه‌د ریفراندۆم به مافێکى ره‌وا بۆ جێبه‌جێکردنى ئاشتیانه‌ى مافى چاره‌ى خۆنوسین ده‌زانێت و ده‌شڵێت:" به‌ڵام کاتێک بێ ره‌چاوکردنى ته‌رازوى هێز و به‌بێ گوێدان به ئامۆژگارى دۆستان و هه‌ره‌شه‌ى دوژمنان، وه‌ک کورد تاک لایه‌نه ریفراندۆمان ئه‌نجامدا، ئه‌وا وێڕاى ڕه‌وایه‌تى مافه‌که،و سه‌روه‌رییه‌کى مێژوویی، ملله‌ت ده‌نگى خۆى گه‌یاندو دووژمنه‌کانیش گورزى خۆیاند وه‌شاندو سته‌مى رۆژگارى لێکه‌وته‌وه".
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دۆخى که‌رکووک و ناوچه کوردستانییه‌کانى دیکه به نائاسایى ناوده‌بات ده‌شڵێت:" له خیانه‌ت به زامتر ئه‌وه‌یه، که گه‌ل خیانه‌تکار سزا نه‌دات". مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، له ساڵیادى هێرشى سوپا‌و حه‌شدى شه‌عبى عێراق بۆ سه‌ر که‌رکوک، په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند: "ئه‌و دۆخه نائاساییه‌ى که له ئه‌نجامى خیانه‌تى خاکفرۆشانه‌وه، له که‌رکووک و ناوچه کوردستانییه‌کانى دیکه هاته ئاراوه، جێگه‌ى قبوڵکردن نییه". سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌شڵێت:" هه‌رگیز زامى خیانه‌تى خاکفرۆشانمان بیر ناچێته‌وه، به‌ڵام له خیانه‌ت به زامتر ئه‌وه‌یه که گه‌ل خیانه‌تکار سزا نه‌دات". رۆژى 16 ى ئۆکتۆبه‌رى 2017، دواى نزیکه‌ى سێ هه‌فته به‌سه‌ر ریفراندۆمدا، حه‌شدى شه‌عبى و هێزه عێراقییه‌کان هێرشیان کرده سه‌ر که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری، ناوچه کوردستانییه‌کان که‌وتنه ژێر کۆنترۆڵى حکومه‌تى عێراق و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌کان کشانه‌وه‌و له‌سه‌دا 51%ى خاکى کوردستان ته‌سلیمى عێراق کرایه‌وه.
هاوڵاتى پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ڵێت، به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌یان کۆى موچه‌ى ئه‌م مانگه‌ى خۆى بۆ ژه‌مه خواردنى یه‌ک مانگى 500 ئه‌فسه‌رو کارمه‌ند ته‌رخانکرد. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، رایگه‌یاند:" عه‌مید دلێر نه‌جار، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتى 16/10/2020، هاوکات له‌گه‌ڵ دابه‌شکردنى موچه‌ى پۆلیسدا، بایى کۆى موچه‌که‌ى خۆی، ژه‌مه خواردنى بۆ 500 ئه‌فسه‌ران و کارمه‌ندانى به‌شى پۆلیسى فریاکه‌وتنى هه‌ولێر دابین کرد بۆ ماوه‌ى یه‌ک مانگ."
هاوڵاتى به‌پێى خشته‌ى دابه‌شکردنى مووچه بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینى موچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، یه‌که‌ى 70 و 80 ، وه‌زاره‌تى ناوخۆ، فه‌رمانده‌ى زێره‌ڤانى و به‌رگرى و فریاکه‌وتن، وه‌زاره‌تى دارایى و لیواى نه‌وت دابه‌شده‌کرێت. وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم رۆژى چوارشه‌ممه خشته‌ى دابه‌شکردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کانى راگه‌یاند و دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ش مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌شکرا، ئه‌مڕۆ هه‌ینیش موچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، یه‌که‌ى 70 و 80 ، وه‌زاره‌تى ناوخۆ، فه‌رمانده‌ى زێره‌ڤانى و به‌رگرى و فریاکه‌وتن، وه‌زاره‌تى دارایى و لیواى نه‌وت دابه‌شده‌کرێت. هه‌روه‌ها بۆ سبه‌ینێ شه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى ئاسایش دابه‌شده‌کرێت.
خدر ره‌شۆ شنگالی به‌ڕێوبه‌ری پێشووی ناحیه‌ی "سنوونێ" وه‌ك قائیمقامی نوێی قه‌زای شنگال ده‌ستنیشانكرا، دوای رێككه‌وتنی هه‌ینی رابردووی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئیداری و ئه‌منیی شنگاله‌وه. قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی پارتی لە شنگال ڕایگەیاند ھەردوو حکومەتی هەرێم و عیراق لەسەر ئەوە ڕێک کەوتوون خدر ڕەشۆ کە پێشتر بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ بوو بکرێتە قایمقامی نوێی شنگال و ئەوان چاوەڕوانی هەنگاوی پراکتیکیی حکومەتی عێراقن تا هێزە چەکدارەکان "وەدەر بنرێن" و ئیدارەی نوێی شنگال دەست بە کارەکانی بکات. وتیشی "قایمقام پشکی کوردە و لەنێو کوردیش‌دا هی پارتییە و پارتی بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت، ئێمە چاوەڕوانی کرداری حکومەتی عێراقین تا ئەو هێزە نایاساییانە دەربکرێن و ئیدارەی نوێ دەستبەکار بێت." "خدر ره‌شۆ شنگالی له‌دایكبووی 1968ه و به‌كالۆریۆسی له یاسا هه‌یه و خه‌ڵكی شنگاله و پێش (2014)، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی سنوونێی سه‌ر به قه‌زای شنگال بووه.
