هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایى دکتۆر شه‌فیق قه‌زاز، دیپلۆماتکارێکى لێهاتوو و وه‌زیرێکى سه‌رکه‌وتوو بووه. 23ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له پرسه‌نامه‌یه‌کدا به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایى دکتۆر شه‌فیق قه‌زاز، سیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌ر رایگه‌یاندوووه، خوالێخۆشبوو له‌و تێکۆشه‌ر و رۆشنبیره پێشه‌نگ و دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌رانه بوو، که هه‌موو ژیان و ته‌مه‌ن و تواناى خۆى بۆ خزمه‌تى کوردستان له شۆڕش و خه‌باتى سیاسى و دیپلۆماسى و رووناکبیرى و ئه‌کادیمیدا به‌سه‌ر برد و خزمه‌تێکى زۆر‌ى پێشکه‌ش به گه‌ل و وڵاته‌که‌ى کرد. هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى باسى له‌وه‌کردوه که خوالێخۆشبوو له سه‌رده‌مى شۆڕشدا دیپلۆماتکارێکى به‌توانا و لێهاتوو و له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا وه‌زیرێکى سه‌رکه‌وتووى کارامه بوو، له سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌کادیمیاى کوردى و له بوارى نووسین و ڕۆشنبیریشدا خزمه‌تێکى به‌رچاوى پێشکه‌ش کرد و جێپه‌نجه‌ى به هه‌موو ئه‌و بوارانه‌وه دیاره، که خزمه‌تى تێدا کردووه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه و که‌سوکاره به‌ڕێزه‌که‌ى ده‌که‌م و هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌یانم، له خواى مه‌زن داواکارم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بکات و سه‌بوورى و ئارامى به هه‌مووان ببه‌خشێت. یادى ئه‌و بۆ هه‌میشه به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه". دره‌نگانێکى شه‌وى رابردوو دکتۆر شه‌فیق تۆفیق قه‌زاز، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار له‌شارى سلێمانى به نه‌خۆشیى کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا.
هاوڵاتى چلوره هه‌ردی، هاوسه‌رى شه‌فیق قه‌زاز بۆ کۆچى دوایى هاوسه‌ره‌که‌ى که دوێنێ شه‌و به کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا ده‌ڵێت "شه‌فیق گیان بۆ ده‌نگت نییه ئه‌م به‌یانییه". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، چلوره هه‌ردی، چالاکوانى ژنان و هاوسه‌رى شه‌فیق قه‌زاز له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک وێنه‌یه‌کى خۆى و هاوسه‌رى کۆچکردووى بڵاوکردۆته‌وه و نووسیویه‌تى "شه‌فیق گیان بۆ ده‌نگت نییه ئه‌م به‌یانیه؟ خۆ تۆ هه‌موو رۆژێ شه‌ش و نیو له‌باخه‌کایت، کوایت بۆ ده‌نگت نیه ئازیزم من چاوه‌ڕوانم". دکتۆر شه‌فیق قه‌زاز سیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌ر شه‌وى رابردوو به‌هۆى تووشبوونى به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا کۆچى دوایى کرد. شه‌فیق قه‌زاز، له‌رێگه‌ى تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووکه‌وه چه‌ندین جار ره‌خنه‌ى توندى ئاڕاسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستان کردووه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریکا سزاى به‌سه‌ر چه‌ند که‌س و لایه‌نێکى دیکه‌ى ئێرانی‌دا سه‌پاند له‌وانه ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزى ئێران له عێراق. به‌پێى قسه‌ى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریکا، ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزى ئێران له عێراق، رۆڵێکى کاریگه‌رى هه‌بوه له سیاسه‌ته‌کانى سوپاى پاسداران‌دا له عێراق و له‌ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند ده‌یه‌یه‌ى که له سوپاى پاسداران‌دا بوه، سه‌رپه‌رشتنى به‌رنامه‌ى مه‌شق و پشتیوانى گروپه چه‌کداره‌کانى عێراقى کردوه. هه‌روه‌ک ئاماژه به‌وه‌شکراوه که مه‌سجدى ئاڕاسته‌و پشتیوانى ئه‌و گروپه چه‌کدارانه‌ى له عێراق کردوه که به‌رپرسن له هێرشکردنه سه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مریکاو هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان له عێراق. هاوکات، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریکا ئه‌وه‌ى دووپاتکرووه‌ته‌وه مه‌سجدی، پۆسته‌که‌ى وه‌ک باڵیۆزى ئێران له عێراق قۆستۆته‌وه بۆ په‌رده‌پۆشکردنى ئه‌و ئاڵوگۆڕه داراییانه‌ى که بۆ به‌رژه‌وه‌ندى سوپاى پاسداران ئه‌نجامدراون.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو جێگیره‌و به‌رمیلێک نه‌وت له‌سه‌رو 42 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 42 دۆلار‌و 31 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 40 دۆلار‌و 46 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 41 دۆلار‌و 78 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌بۆنه‌ى نزیکبونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکاوه، نرخى نه‌وت تا 10 رۆژى دیکه به‌رزو نزمى زۆر ده‌کات، به‌پێى لێکدانه‌وه‌ى شاره‌زایانى ئابوورى ئه‌مریکا.
هاوڵاتى کۆتا دیبه‌یتى نێوان دۆناڵد ترامپ کاندیدى کۆماریـیه‌کان و جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان شه‌وى پـێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌م جاره په‌تاى کۆرۆنا بابه‌تى سه‌ره‌کى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌یان بوو. شه‌وى پێنجشه‌ممه به‌کاتى ئه‌مریکا جۆ بایدن و تره‌مپ وه‌ک رووبه‌رووى یه‌کتر بوونه‌وه. ته‌وه‌رى یه‌که‌م له باره‌ى په‌تاى کۆرۆناوه بوو، یه‌که‌م پـرسیار ئاڕاسته‌ى تره‌مپ کرا، که‌ئه‌مریکا به‌ره‌و قۆناغێکى نوێى مه‌ترسیدار ده‌ڕوات، زیاتر له 40 هه‌زار ئه‌مریکى ئه‌مشه‌و له نه‌خۆشخانه که‌وتوون، له‌وانه ژماره‌ى پـێوانه‌یى تۆمارکراوه، له پاش یه‌که‌م دیبه‌تى نێوانتان . دۆناڵد ترامپ له وه‌ڵامدا وتى "وه‌ک ده‌زانن پـێشبینى ده‌کرا دوو ملیۆن و 200 هه‌زار که‌س بمرن، مه‌زنترین ئابورى جیهانمان داخست له پـێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م نه‌خۆشیـیه ترسناکه که‌له چینه‌وه هاتووه". هه‌روه‌ها تره‌مپ وتى:" په‌تاکه له سه‌رانسه‌رى جیهاندا هه‌یه، ده‌بینیت ئێستا له‌ئه‌وروپا و زۆر شوێنى دیکه تووشبوون به نه‌خۆشیـیه‌که زیادیکردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێت ڕێژه‌ى مردن به ڕێژه‌ى 85% که‌مى کردووه و ئه‌و زیادبوونى ڕێژه‌ى مردنه‌ى ئێستا له ئه‌مریکا ڕوو له که‌مبوونه و زۆر که‌متره له هه‌ر وڵاتێکى دیکه، ئێمه به توندى شه‌ڕى نه‌خۆشیـیه‌که ده‌که‌ین". هاوکات کاندیدى کۆمارییه‌کان باسى له دۆخى ته‌ندروستى خۆى کرد که تووشى کۆرۆنا بوو، وتى:"ده‌توانم له ئه‌زمونى خۆمه‌وه پـێت بڵێم که له نه‌خۆشخانه بووم و گرتم و چاکبوومه‌وه، پـێت ده‌ڵێم شتێکیان دامێ پـێموابێت هه‌ندێک وه‌ک چاره‌سه‌ر ناوى ده‌به‌ن، بۆیه ماوه‌یه‌کى کورت له نه‌خۆشخانه مامه‌وه و به خێرایى چاکبوومه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ئه‌مشه‌و لێره نه‌ده‌بووم. ئێستا ده‌ڵێن نه‌خۆشیـیه‌که ناگرمه‌وه، ئیدى بۆ چوار مانگه یان بۆ هه‌تاهه‌تایه، که‌س نه‌یتوانى ئه‌وه بڵێت، به‌ڵام ئیتر نه‌خۆشیـیه‌که ناگرمه‌وه". تره‌مپ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که مانگانه هه‌زاران ئامێرى هه‌ناسه‌دان دروستده‌که‌ن و به‌سه‌ر ته‌واوى جیهاندا دابه‌شیان ده‌که‌ن. له‌به‌رانبه‌ردا جۆبایدن، کاندیدى کۆمارییه‌کان دۆناڵد تره‌مپ و ئیداره‌ى ئێستاى ئه‌مریکاى تۆمه‌تبار کرد به که‌مته‌رخه‌مى له خۆپارێزى هاوڵاتیان و چاره‌سه‌رکردنیان، بایدن وتى:" ده‌بێت حکومه‌تى ئه‌مریکا ئه‌وله‌ویه‌ت بدات به‌وه‌ى که رێژه‌ى تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به کۆرۆنا که‌مبکاته‌وه، به‌ڵام رێژه‌ى تووشبوان و گیان له‌ده‌ستدان زیادى کردووه". بڕیاره رۆژى 3ى تشرینى دووه‌مى 2020، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌پێى راپرسییه‌کانى ناوخۆى ئه‌مریکا تا ئێستا جۆ بایدن کاندیدى دیموراته‌کان له چه‌ند ویلایه‌تێکى گه‌وره له‌پێش دۆناڵد تره‌مپى کاندیدى کۆمارییه‌کانه‌وه‌یه.
ھاوڵاتی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شازاده چارلس شازاده‌ی جێنشینی بریتانیا، گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی ئه‌گه‌ره‌كانی هاوكاری نێوان عێراق و بریتانیا له‌بواره جیاجیاكاندا كرد. نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند " له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ بریتانیا، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی له كۆشكی شاهانه‌ی كلارێنس له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ شازاده چارلس شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌ته‌وه و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، په‌یوه‌ندییه دو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و ڕێگاكانی گه‌شه‌پێدانیان، پێداچونه‌وه‌ی بۆ كرا، هه‌روه‌ها گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی ئه‌گه‌ره‌كانی هاوكاری نێوان عێراق و بریتانیا، له‌بواره جیاجیاكاندا". له‌و كۆبونه‌ویه‌دا، باس له چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك كرا كه ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی كۆمه‌ڵگه و پاراستنی ژینگه بێت. ھەر ئەمڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و دادپه‌روه‌رانه بكرێت، كه خواست و ئاواته‌كانی گه‌لی عێراق جێبه‌جێبكات، هاوكات ده‌یانه‌وێت ئابوریی عێراق له ڕوخان بپارێزن. مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران له له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی "كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجامبده‌ین، كه داخوازی و ئاواته‌كانی خه‌ڵكی عێراق جێبه‌جێبكات". وتیشی، "ده‌مانه‌وێت ئابوریی عێراق له ڕوخان بپارێزین، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش په‌ڕه‌ى سپیمان بۆ چاكسازی پێشكه‌ش كرد، عێراق ده‌توانێت ڕۆڵی ئه‌رێنی بگێڕێت له هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵۆزیه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه". كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "گه‌شتی ئه‌وروپامان ئه‌نجامدا بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هاوڕێ و دۆسته‌كانمان كه به‌شداری شه‌ڕی دژی داعشیان كردوه، په‌ره به ده‌زگاو دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌ین و ئامانجمان زاڵبونه به‌سه‌ر كێشه‌كاندا و بۆئه‌وه‌ش ده‌بێت خۆڕاگر‌و خۆڕاگربن". ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "ئێمه نامانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هیچ ناكۆكییه‌ك له ناوچه‌كه‌دا، عێراق پێویستی به هێزی سه‌ربازی نییه له‌سه‌ر زه‌وی، به‌ڵكو پێویستی به‌راوێژ و راهێنانی سه‌ربازی هه‌یه".
ھاوڵاتی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق دژایەتی خۆی بۆ رێکەوتنەکەی شەنگال لە نیوان ھەرێم و بەغدا راگه‌یاند وتی کە ئەو دوژمنی كورد نییه‌و له‌گه‌ڵ داواكارییه ره‌واكانیاندایه‌و ئه‌وه‌ی لە 16ی ئۆکتۆبەریش كردویەتی "به‌جێهێنانی ئه‌ركه ده‌ستورییه‌كان بووه". ئیئتلافی نه‌سر له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه‌كردوه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئێستای حكومه‌تی موسته‌فا كازمیدا نییه سه‌باره‌ت به چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و له‌ناویشیاندا رێككه‌وتنه‌كه‌ی شه‌نگال. وتیشی "ئه‌و بابه‌ته ناڕۆشنی تێدایه‌و نابێته‌هۆی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كی شه‌فاف و پته‌و كیشه‌كه‌ش چاره‌سه‌ر ناكات." رونیشكردۆته كه پێویسته قسه‌كانی وه‌ها لێكدانه‌وه‌ی بۆ نه‌كرێت كه له‌به‌رامبه‌ر كورد توندە، وتی "له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ره ده‌ستورییه‌كانم بۆ گره‌نتیكردنی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی وخۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌مووان". ھەروەھا وتی "من دژی كورد نیم و له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد‌و خه‌باته مێژوویى و داواكارییه ره‌واكانیاندام، ته‌نیا ئه‌ركی ده‌ستوری خۆمم به‌جێهێناوه بۆ پاراستنی یه‌كێتی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی، ده‌شڵێت: كێشه‌م له‌گه‌ڵ هێزه به‌رژوه‌ندیخوازه‌كاندایه نه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌لدا".
هاوڵاتى سه‌رۆکى لوبنان، سه‌عد حه‌ریرى له ئێستادا سه‌رۆکى "جوڵانه‌وه‌ى داهاتوو"ى ئه‌و وڵاته‌یه بۆ پێکهێنانى کابینه‌یه‌کى نوێ راسپارد. میشێل عه‌ون سه‌رۆکى لوبنان، سه‌عد حه‌ریرى که له ئێستادا سه‌رۆکى "جوڵانه‌وه‌ى داهاتوو"ى ئه‌و وڵاته‌یه بۆ پێکهێنانى کابینه‌یه‌کى نوێ راسپارد و به‌ڵام به‌هۆى فشارى خۆپیشاندانه‌کنى لوبنان له ساڵى رابردوو سه‌عد حه‌ریرى ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه. میدیاکانى لوبنان بڵاویانکرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، سه‌رۆکایه‌تى لوبنان دواى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ''جوڵانه‌وه‌ى داهاتوو'' له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، دواى به‌ده‌ستهێنانى 65 ده‌نگ له کۆى 128 ده‌نگى په‌رله‌مانی، جارێکى تر سه‌عد حه‌ریرى بۆ پۆستى سه‌رۆکوه‌زیران و پێکهێنانى کابینه‌یه‌کى نوێ راسپێردراوه. له 17ى تشرینى دووه‌مى 2019دا، خه‌ڵکى لوبنان رژانه سه‌رشه‌قامه‌کان و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حکومه‌تیان کرد به‌هۆى بوونى گه‌نده‌ڵى و پشتگوێخستنى هاوڵاتیان و تێوه‌گلان له سودوه‌رگرتن له سامانى گشتی و به‌و هۆیه‌وه سه‌عد حه‌ریرى ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه. دواتر حسان دیاب حکومه‌تێکى له "که‌سانى ته‌کنۆکرات" پێکهێنا، به‌ڵام له دواى حه‌وت مانگ و بێ ئومێدبوون له چاکسازیی، ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند:" هاووڵاتیان ژیانى خۆیان لا گرنگ نه‌بێت ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان زۆر زیاتر ده‌بێت"، ده‌شڵێت:" وابڕوات سه‌دان هه‌زار قوربانیمان ده‌بێت له شارى سلێمانى". سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند:" ئه‌وه‌ى له سه‌رمانه و پێویستمانه بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا کردوومانه و به نوێنه‌رانى کوردمان گوتووه له به‌غدا بۆ هاوکاری، ئه‌وانیش به‌ڵێنیان داوه ده‌نگى ئێمه بگه‌یه‌ننه به‌غدا". به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى راشیگه‌یاند:" له‌سه‌ر هاووڵاتیان پیویسته پابه‌ندى به‌ستنى ده‌مامک و ده‌ستکێش بن و رێکاره‌کانى خۆپارێزى و دورکه‌وتنه‌وه له قه‌ره‌باڵغى بگرنه‌به‌ر، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان ژیانى خۆیان لا گرنگ نه‌بێت ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان زۆر زیاتر ده‌بێت". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که به‌م شێوه‌یه بڕوات، "سه‌دان هه‌زار قوربانیمان ده‌بێت له شارى سلێمانى"، ده‌شڵێت هیوادارین ئه‌وه رونه‌دات. له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا تا ئه‌مڕۆ 66 هه‌زار و131 که‌س له هه‌رێمى کوردستان تووشى په‌تاکه بوون و دوو هه‌زارو 243 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، 38 هه‌زار و 807 نه‌خۆشیش به‌ته‌واوه‌تى چاکبوونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داکۆکى کردن له مافى رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند:" زه‌بروزه‌نگ و تۆقاندن ناکۆکن له‌گه‌ڵ دیموکراسیه‌ت و مافى مرۆڤ که حکومه‌تى هه‌رێم بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌کات و داوا ده‌کات به روونى هۆکارى ده‌سگیکردنى (گوهدار زێبارى و شڤان سه‌عید) ئاشکرا بکرێت". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ره‌حمان غه‌ریب رێکخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه" له مامه‌ڵه‌کردنیان له‌گه‌ڵ چالاکوان و رۆژنامه‌نوسان هێزه ئه‌منییه‌کان شێوازى تۆقاندن و زه‌بروزه‌نگ به‌کار ده‌هێنن مافى مرۆڤ و پێشێل ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" شێوازى هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵى چالاکوان شڤان سه‌عید ته‌واو ناکۆکه له‌گه‌ڵ مافى مرۆڤ و خێزانه‌که‌یان تۆقاندووه". هاوکات پێیانوایه که ده‌سگیرکردنى که‌سێکى سڤیلى بێ چه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و نمایشى هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵ و تۆقاندنى خێزانى و مناڵى مامۆستا شڤانى پێویست بوو؟". رێکخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که " زه‌بروزه‌نگ و تۆقاندن ناکۆکن له‌گه‌ڵ دیموکراسیه‌ت و مافى مرۆڤ که حکومه‌تى هه‌رێم بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌کات"، بۆیه داوا ده‌کات به روونى هۆکارى ده‌سگیکردنى گوهدار زێبارى و شڤان سه‌عید ئاشکرا بکرێت. ره‌حمان غه‌ریب له کۆتایى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا داوا له هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان کردووه، که داوا بکه‌ن لێکۆلینه‌وه بکرێت له شێوازى هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵى که‌سانى سڤیل له شارى دهۆک وتی" یاساکانى هه‌رێم و یاساکانى عێراق و جارنامه‌ى مافى مرۆڤ رێوشوێنى داناوه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رکردن و چونه سه‌ر تۆمه‌تباران ئه‌مه‌ى که هه‌یه پێچه‌وانه‌ى هه‌موو ئه‌مانه‌یه". میترۆ جه‌ختیکرده‌وه، خه‌ڵک راپه‌رینیان نه‌کردوه تا به‌م شێوه‌ى که‌رامه‌تى خۆیان و ماڵ و مناڵیان بشکێنرێت و داوا له هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى هه‌رێم ده‌که‌ن گریانى کچه‌که‌ى شڤان بیانجوڵێنى و داواى لێکۆلێنه‌وه بکه‌ن" ده‌شڵێت" خه‌ڵک بۆ ئه‌وه ده‌نگى پێنه‌داون ده‌سگیرکراوان بشارێنه‌وه‌و که‌س نه‌توانى بییانبینێ وه‌ک رۆژنامه‌نوس شێروان شیروانی".
هاوڵاتى له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا، جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند،"حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هیچ لارییه‌کى له که‌مکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وت نیه" جوتیار عادل رایگه‌یاند،"حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هیچ لارییه‌کى له که‌مکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م نیه به‌پێى ڕێژه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه که له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ رێککه‌وتنى له‌سه‌ربکرێت به‌رانبه‌ر ئه‌وه حکومه‌تى فیدراڵ بڕى شایسته‌ى هه‌رێمى کوردستان دابین بکات له‌و پاره‌یه‌ى له‌ئه‌نجامى ئه‌م که‌مکردنه‌وه‌یه له‌ده‌ستى ده‌دات" ده‌قى رونکردنه‌وه‌که: روونکردنه‌وه‌یه‌ک له گوته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌باره‌ت به پابه‌ندبوونى حکومه‌تى هه‌رێم به رێککه‌وتنى ئۆپیک پڵه‌س حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پابه‌ندى که‌مکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وتى خاو بووه له‌ژێر رۆشنایى بڕیاره‌کانى ئۆپێک پڵه‌س (+OPEC ) به‌شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه وبه‌و بڕه‌ى له‌کێڵگه‌کان به‌رهه‌م هێندراوه. وه‌ک ئاشکراشه به‌رهه‌مى نه‌وتى خاو له‌هه‌رێمى کوردستان ڕێژه‌که‌ى له 10% تێپه‌ێ ناکات له‌کۆى به‌رهه‌مى گشتى عیراق. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هیچ لارییه‌کى له که‌مکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م نیه به‌پێى ڕێژه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه که له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ رێککه‌وتنى له‌سه‌ربکرێت به‌رانبه‌ر ئه‌وه حکومه‌تى فیدراڵ بڕى شایسته‌ى هه‌رێمى کوردستان دابین بکات له‌و پاره‌یه‌ى له‌ئه‌نجامى ئه‌م که‌مکردنه‌وه‌یه له‌ده‌ستى ده‌دات، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رێم ناتوانێت کاروبارى خۆى به‌ڕێوه ببات و ناشتوانێت خه‌رجیه سه‌ره‌کیه‌کانى خۆى دابین بکات له‌سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران . هه‌روه‌ها بودجه‌ى دابین‌کراو بۆ به‌شێک له‌قه‌ره‌بوى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى فیدراڵه‌وه له 450 ملیار بۆ 320 ملیار دینار مانگانه که‌م کرایه‌وه ، ئه‌مه جگه له‌دابه‌زینى ئاستى داهاتى غه‌یره نه‌وتى به‌هۆى کاریگه‌ریه‌کانى په‌تاى کۆڕۆنا (کوفید- 19) ونه‌ناردنى به‌شه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدراڵه‌وه بۆ مانگى پێنج وشه‌ش وحه‌وتى ٢٠٢٠. ئه‌م بارودۆخه پێویستى به‌وه ده‌کات حکومه‌تى فیدراڵ ڕه‌چاوى قه‌یرانى سه‌ختى دارایى هه‌رێمى کوردستان بکات که له شوباتى 2014ـه‌وه پێیدا تێده‌په‌ڕێت. ئه‌وه‌ى شیاوى باسه، له‌م باره‌یه‌وه له‌رۆژى 18/4/2020 رێککه‌وتنێک له‌نێوان حکومه‌تى فیدراڵ وحکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کراوه، شاندى حکومه‌تى فیدراڵه‌وه که له جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران بۆ کاروبارى وزه – وه‌زیرى نه‌وته‌وه سه‌رۆکایه‌تى کرا وشاندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیش له‌لایه‌ن وه‌زیرى دارایى وئابووریه‌وه سه‌رۆکایه‌تى کرا، ئه‌م رێککه‌وتنه له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یه‌ندرا وهه‌ردوولاش دووپاتیان کرده‌وه که پێویسته ره‌چاوى دادپه‌روه‌رى بکرێت له‌ده‌ستنیشانکردنى رێژه‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى خاو له‌هه‌رێمى کوردستان وله‌سه‌ر بنه‌ماى رێژه‌ى کۆى به‌رهه‌مى نه‌وتى خاوى عیراقه‌وه بێت ونه‌بێته هۆکارێک بۆ زیانى زیاترى ماددى بۆ هه‌رێمى کوردستان. د.جوتیار عادل گوته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ٢٢ ئوکتۆبه‌ر ٢٠٢٠
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له 24 کاتژمێرى رابردودا هه‌زار و 308 توشبوى کۆرۆنا تۆمارکراون و 17 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه کۆى گشتى توشبوانیش گه‌یشته 66 هه‌زار و 131 که‌س. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، له 24 کاتژمێرى رابردودا هه‌زار و 308 توشبوى نوێى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان تۆمارکراون، هه‌روه‌ها 17 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 246 که‌سیش چاکبونه‌ته‌وه. تائێستا له هه‌رێمى کوردستان 66 هه‌زار و 131 که‌س توشى کۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش 38 هه‌زار و 807 که‌س چاکبونه‌ته‌وه و دو هه‌زار و 243 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوکات، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، پێشبینییه‌کان "ترسناکن" و له‌ئێستادا به‌رپرسانى هه‌رێم و ته‌ندروستى جیهانى له کۆبونه‌وه‌دان تایبه‌ت به ڕه‌وشى کۆڕۆنا له هه‌رێمى کوردستان.
هاوڵاتى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: "پێشبینییه‌کان ترسانکن، له‌ئێستادا به‌رپرسانى هه‌رێم و ته‌ندروستى جیهانى له کۆبونه‌وه‌دان". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ئاسۆ حه‌وێزى رایگه‌یاند:" له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى ڕابردو له هه‌رێمى کوردستان، ژماره‌ى توشبوان و گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆنا به ڕێژه‌یه‌کى به‌رز زیادیکردووه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت،"پێشبینیه‌کان ترسناکه و پێویستى به به‌شداربونى هه‌موو چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگایه بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستنیان له‌م ڤایرۆسه". هاوکات، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى راشیگه‌یاند، له‌ئێستادا به ئاماده‌بون و سه‌رپه‌رشتى وه‌زیرى ته‌ندروستی، ئه‌نجومه‌نى ڕاوێژکارى پزیشکانى پسپۆر و ڕاوێژکار و خاوه‌ن ئه‌زمون له‌گه‌ڵ ڕێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى WHO له کۆبونه‌وه‌دان تایبه‌ت به ڕه‌وشى کۆڕۆنا له هه‌رێمى کوردستان.
هاوڵاتى ئه‌یهان سه‌عید، چاودێرى مافى مرۆڤ نامه‌یه‌کى کراوه‌ى ئاراسته‌ى مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان کرد و تیایدا ئه‌وه‌ى راگه‌یاندوه که به‌یانى ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک هێزى ده‌مامکدار چونه‌ته سه‌ر ماڵى براکه‌یه و له‌به‌رچاوى خه‌ڵک رفاندویانه، ده‌شڵێت،"چه‌کدارو عه‌نته‌ره‌کانت له بادینان ڕاگره". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ئه‌یهان سه‌عید، چاودێرى مافى مرۆڤ له نامه‌که‌یدا نوسیویه‌تی،"به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چه‌ند هێزێکى چه‌کدارى ده‌مامکدار به شێوازێکى ترسناک ده‌رگاى ماڵه‌که‌یان شکاندوه و چۆنه‌ته سه‌ر ماڵى براکه‌م مامۆستا (شڤان سه‌عید به‌ڕۆشکی) و له‌به‌ر چاوى هاوسه‌ر و مناڵه‌کانى به لێدان و جلى خه‌وه‌وه ڕفێنڕا، هه‌ڕه‌شه‌یان له ژن و ماڵه‌که‌شیان کردوه، مامۆستا شڤان بێجگه له ڕاو بۆچۆنى جیاواز و ڕه‌خنه ئاساییه‌کانى هیچ تاوانێکى نیه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ ئازادى بکه‌ن." هه‌روه‌ها ده‌شڵێت،"پێویسته مه‌سعود بارزانى چه‌کدارو عه‌نته‌ره‌کانى له بادینان بوه‌ستێنیت، که که‌وتونه گیانى ڕۆژنامه‌نوس و چالاکوانان" پێشى ده‌ڵێت،"ئه‌گه‌ر ئاگادارى ئه‌وه جه‌نابت به‌رپرسیارى به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره و زوڵمه‌ى حزبه‌که‌ت ده‌یکات و تۆ سه‌رۆکیانی، ئه‌گه‌ر ئاگادار نیت ئه‌وه کاره‌ساته ئاگات له کوڕه‌که‌ت و حزبه‌که‌ت نیه" ده‌قى نامه‌که: بۆ/ مه‌سعود بارزانى بۆ/ په‌رله‌مان، کونسڵیه‌کان، ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ و میدیاکان به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ رێککه‌وتى ٢٢/١٠/٢٠٢٠ چه‌ند هێزێکى چه‌کدارى ده‌مامکدار به شێوازێکى ترسناک ده‌رگاى ماڵه‌که‌یان کاندویانه و چۆنه‌ته سه‌ر ماڵى براى من مامۆستا (شڤان سه‌عید به‌ڕۆشکی) و له‌به‌ر چاوى هاوسه‌رۆ مناڵه‌کانى به لێدان و جلى خه‌وه‌وه ڕفێنڕا، هه‌ڕه‌شه‌یان له ژن و ماڵه‌که‌شیان کردووه، مامۆستا شڤان بێ جگه له ڕاو بۆچۆنى جیاواز و ڕه‌خنه ئاساییه‌کانى هیچ تاوانێکى نیه، بویه ده‌ستبه‌جێ ئازادى بکه‌ن. پێویسته مه‌سعود بارزانى چه‌کدارو عنته‌ره‌کانى له بادینان بوه‌ستێنیت، که که‌وتونه گیانى ڕۆژنامه‌نۆس و چاڵاکوانان، ئه‌گه‌ر ئاگادارى ئه‌وه جه‌نابت به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره و زوڵمه‌ى حزبه‌که‌ت ده‌که‌ت وخۆت سه‌رۆکیانی، ئه‌گه‌ر ئاگادار نیت ئه‌وه کاره‌ساته ئاگات له کوڕه‌که‌ت و حزبه‌که‌ت نیه ! ئه‌مه که‌ى ئه‌خلاقى حوکمدارییه به‌چه‌که‌وه له‌به‌رچاوى مناڵ و لێدان خه‌ڵک برفێنن. داوا له په‌رله‌مان، ڕێکخراوه‌کان و ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ، UN، کونسۆڵه‌کانى وڵاتان له‌هه‌رێم ده‌که‌م چاره‌نۆسى براکه‌م و گشت زیندانیانى ڕاى جیاواز ئاشکرا بکه‌ن و فشار بکه‌ن بۆ ئازادکردنیان، ئه‌م پرۆسه نایاسایى و نادیموکراسیه له بادینان بوه‌ستێنن. چاره‌نۆس و سه‌لامه‌تى گیانى برام و ده‌ستگیرکراوه‌کانى دیکه، له ئه‌ستوى پارتی، پارێزگار‌و ئاسایشى گشتى دهۆک دایه، له‌سه‌ر مافى خۆمان و ئه‌م زوڵمه بێده‌نگ نابین. ئه‌یهان سه‌عید - چاودێرى مافى مرۆڤ
هاوڵاتى کونسوڵى گشتى کۆمه‌کێکى دارایى به‌به‌هاى 500 هه‌زار دۆلار ڕاگه‌یاند له میانى سه‌ردانى بۆ لالش به‌مه‌به‌ستى نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى. ڕۆب واڵه‌ر کونسوڵى گشتى کۆمه‌کێکى تر‌ى دارایى به بڕى 500 هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ریکى بۆ کارى نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى په‌رستگاى ھه‌ره پیرۆزى ئێزدیه‌کان ڕاگه‌یاند له میانى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ لالش. دوێنێ چوارشه‌ممه، کونسوڵى گشتى رایگه‌یاند: " کۆمه‌که‌که ده‌رخه‌رى پابه‌ندى به‌رده‌وامى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکایه بۆ یارمه‌تیدانى پێکھاته ئاینى و ئیتنیه‌کانى عێراق له‌پێناو سارێژبوونى زامه‌کان و بوژاندنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگاکانیان دواى ئه‌وه‌ى داعش تاوانى "جینۆسایدى ده‌رھه‌ق ئه‌نجامدان. ھه‌رله لالش، کونسوڵى گشتى له‌گه‌ڵ ڕاوێژکارى میرى ئێزدیان که‌ریم سلێمان کۆبووه‌وه و گفتوگۆى دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى تایبه‌ت به‌کۆمه‌ڵگاى ئێزدیان کرد، له‌وانه‌ش ڕێککه‌وتنى ئه‌مدواییه‌ى تایبه‌ت به شه‌نگال له نێوان حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان به‌مه‌به‌ستى پشتیوانیکردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌لامه‌ت و خۆ ویستانه‌و دوور مه‌وداى ئاواره‌کان. کونسوڵى گشتى گه‌ڕانێکى به‌ناو په‌رستگاکه‌دا کرد بۆ بینینى به‌ره‌وپێشچوونه‌کانى کارى نۆژه‌نکردنه‌وه‌که که له ساڵى ٢٠١٨ ه‌وه‌و به پشتیوانى کۆمه‌کێکى دارایى پێشووترى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا ده‌ستى پێکرابوو. له‌سه‌ره‌تاى داگیرکارى داعشه‌وه له عێراق له ساڵى ٢٠١٤، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا زیاتر له 470 ملیۆن دۆلارى له شێوه‌ى کۆمه‌کى مرۆیى بۆ ئێزدى و پێکھاته‌کانى تر ته‌رخانکردووه. ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ھه‌روه‌ھا کۆمه‌کى دارایى بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى شوێنه‌وارى تر‌ى ئاینى و مێژوویى تایبه‌ت به پێکھاته‌کان ته‌رخان ده‌کات، له‌وانه‌ش دێڕى مار گۆرجس و مه‌زارى نه‌بى ناحوم و ده‌روازه‌ى ئامێدی. له‌ساڵى ٢٠١٨ باڵیۆز ماسی‌و توله‌ر یه‌که‌م کۆمه‌کى دارایى به بڕى 500 هه‌زار دۆلار بۆ ده‌ستپێکردنى نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى په‌رستگاى لالش ڕاگه‌یاند. کونسوڵى گشتى ڕۆب واڵه‌ر ھه‌ره‌وھا سه‌ردانى شێخانى کرد‌و له‌گه‌ڵ قائیمقامى شێخان سه‌ردار شێخ یه‌حیا کۆبووه‌و گفتوگۆى دۆخى ئابورى و سیاسى و ھه‌ره‌وه‌ھا به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدانى داھاتوویان کرد. ھه‌رێمى کوردستانى عێراق به ده‌وڵه‌مه‌ندى که‌لتوره‌که‌ى و شوێنه‌وارى مێژوویى ناسراوه، کونسوڵى گشتى ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى بۆ ڕه‌خسا سه‌ردانى شوێنه‌وارى خه‌نه‌س و جێروانه بکات که مێژووه‌که‌یان بۆ ئیمپراتۆریه‌تى ئاشوریه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
