هاوڵاتى گۆڤارى شارل ئیبدۆى فه‌ره‌نسی، له‌دوا ژماره‌یدا ئه‌ردۆغان ده‌کات به‌کاریکاتێر له‌سه‌رى نوسراوه "ئه‌ردۆغان رابواردنى زۆره به‌نهێنی". له‌چوارچێوه‌ى شه‌رى میدیایى نێوان تورکیا‌و فه‌ره‌نسادا، گۆڤارى شارل ئیبدۆى فه‌ره‌نسى کاریکاتێرى سه‌ر به‌رگى ئه‌مڕۆى ئه‌ردۆغانى سه‌رۆکى تورکیایه، که له‌سه‌ر کورسییه‌ک دانیشتووه‌و کراسى ژنێکى هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌رى نوسراوه"ئه‌ردۆغان رابواردنى زۆره به‌نهێنی". ئه‌ردۆغان‌و ماکرۆنى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به‌بڵاوکردنه‌وه‌ى کاریکاتێر ده‌رباره‌ى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام‌و سه‌ربڕینى مامۆستایه‌کى فه‌ره‌نسى له‌لایه‌ن توندڕه‌وانى ئیسلامییه‌وه چه‌ند لێدوانى دژ به‌یه‌کتر راگه‌یاند.
هاوڵاتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (10) ملیۆن دۆلاری بەخشیوە وەک خەڵات بۆ زانیاری دەربارەی سەرکردەی نوێی داعش ئەمیر محەمەد سەید عەبدولڕەحمان مەولا سەرکردەی نوێی رێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش) ئەمیر محەمەد سەید عەبدولڕەحمان مەولا به‌ناوبانگه به‌دڕنده‌یی، بەڵام هێشتا وەک نهێنییەک ماوەتەوە، ئەوەش دوای ساڵێک لەکوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی ئەمیرو دامەزرێنەری رێکخراوەکە. ئەمیر محەمەد سەید عەبدولڕەحمان مەولا جێگەی ئەبوبەکر بەغدادی گرتەوە وەک سەرکردەی ئەو گروپە تووندڕەوە، کە لە 28ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو لەهێرشێکی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکادا له‌سوریا کوژرا. داعش سەرەتا وەک ئەبو ئیبراهیم هاشمی قورەیشی ناوەکەی ئاشکرا کرد، کە کەسایەتییەکی شاراوەیەو کەم دەربارەی زانراوە، بەڵام دواتر بەرپرسانی ئەمریکا گەیشتنە ئەو باوەڕەی قورەیشی ناوی خوازراوی مەولایە، محەمەد سەید عەبدولڕەحمان مەولا لەنێو داعشدا بە ناوەکانی وەک «پرۆفیسۆر» و «رووخێنەر» ناسراوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مەولای خستە لیستی تیرۆریستە جیهانییە تایبەتەکانەوە، لە 24ی حوزەیران خەڵاتەکەی به‌رزکرده‌وه بۆ (10) ملیۆن دۆلار بەرامبەر زانیاری بۆ زانینی شوێنه‌که‌ی. بەگوێرەی شیکەرەوانی بواری تووندڕەوی لەزانکۆی ساینس پۆ لە پاریس، ژان-پیەر فیلیو، ده‌شێت مەولا زیاتر به‌وه ناسراوبێت که‌شه‌رعیه‌تی به‌خشی بەکردنه ئامانجی کەمینەی ئێزیدی له‌عێراق لەڕێی رەشەکوژی و دەرکردن و بەکۆیلەکردنی سێکسییه‌وه. پەیوەندیەکانی بە بەغدادییەوە پێده‌چێت لە 1976 لەدایکبووبێت، لەتەلەعفەر، نزیکەی (70) کیلۆمەتر لەموسڵەوە، لەخێزانێکی تورکمان، کەوادەکات یەکێک بێت لەو ناعەرەبە دانسقانەی توانیویانە بەرزببنەوە لەڕیزەکانی داعشدا‌و دواتر چۆتە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لەموسڵ. ره‌چه‌ڵه‌که‌که‌ی وایکرد نەتەوەیەکگرتووەکان لەکانونی دووەمدا پێشبینی ئەوە بکات کەدەکرێت «تەنیا بژاردەیەکی کاتیی بێت تا ئەوکاتەی گروپەکە ‹ئەمیر›ێکی رەواتر دەدۆزێتەوە». ئه‌و که‌سه گونجاوترەش بە بڕوای شیکەرەوانان بریتی ده‌بێت له‌نه‌وه‌یه‌کی راستەوخۆی خێڵی هاشمیی قورەیش، کە دەکرێت بەهۆی ئەو ئیمتیازەوە «پشتیوانی تەواو بەدەستبهێنێت لەپارێزگا دوورەدەستەکاندا». بەگوێرەی پرۆژەی دژە تووندڕەوی، محەمەد سەید عەبدولڕەحمان مەولا ئەفسەرێکی پێشتر بوو لەسوپای سەدام حسێنداو لە 2003 پەیوەندیکرد بەڕیزەکانی قاعیدەوەو رۆڵی نوێنەری ئایینی و شەرعزانی گشتیی شەریعەی بینیوە. لە 2004 بەغدادیی بینی، لەکاتێکدا ئەو دووانە لەکەمپی بوکا دەستگیرکرابوون لەباشوری عێراق. مەولا دواتر لەگەڵ بەغدادی مایەوە لەکاتێکدا بەغدادی فەرماندەیی لقی عێراقی قاعیدەی گرتەدەست لە 2010و دواتریش جیابووه‌وە بۆ دروستکردنی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق، کە ئێستا بەداعش ناسراوە. لە 2014، بەگوێرەی پرۆژەی دژە تووندڕەوی، مەولا پێشوازیکرد لە بەغدادی لەموسڵ «پێشئەوەی قاعیدە جێبهێڵێت و بەڵێنی دڵسۆزی و پشتیوانی تەواوی پێدا لەئەرکە تووندڕەوەکەیداو پشتیوانی بۆ داعش دابینکرد تا بەخێرایی کۆنترۆڵی شارەکە بکات». بەگوێرەی پرۆژەی دژە تووندڕەوی، مەولا «خێرا خۆی سەپاند» لەنێو ریزەکانی داعشدا و نازناوی ‹پرۆفیسۆر› و ‹رووخێنەر›ی وەرگرت. به‌گوێره‌ی پرۆژه‌که، ناسرابوو بە ‹کەسێکی دڕنده›ی داعش و بەرپرس بوو لە «نەهێشتنی ئەوانەی دژی سەرکردایەتی بەغدادی بوون». هوشام هاشمی پسپۆڕی عێراقی له‌بواری تووندڕەویدا، کە لەبەغدا تیرۆرکرا لەمانگی تەمموز، رایگەیاندبوو کەداهاتی مانگانەی گروپەکەی لەعێراق نزیکەی (7) ملیۆن دۆلارە کە له‌وەبەرهێنان و باجگرتنەوە دەستیکەوتووە. عەبدوڵا غەزاوی شیکاروانێکی ناوەندی جیهانی بۆ سیاسه‌ت بە فرانس پرێسی وت «سەرەڕای له‌ده‌ستدانی زۆر لەخاک و سەرچاوە مرۆییه‌کانی، لەڕووی داراییەوە هێشتا توانای هەیەو داهێنەرەو کوشندەیەو جارێکی دیکە متمانەی باشی بەخۆی هەیە بۆ هەڕەشەکردن لەوانەی پێشێلی بنه‌ماکانی دەکەن.» ئەمە مانای وایە مەولا هاندەرو توانای هەیە بۆ خۆسەپاندنی، بەڵام هێشتا زۆر پرسیار هەیە دەربارەی توانا‌و شیاویی بۆ رابەریکردنی گروپەکە. سێس جۆنس لەناوەندی تووێژینەوە ستراتیژی و نێودەوڵەتییەکان لەواشنتۆن، وتی «چەندین سکاڵا هەیە له‌دژی لەمبارەیەوەو چەندین پرسیار هێشتا ماون دەربارەی ئه‌وه‌ی چ جۆرە رێکخراوێک بەڕێوەدەبات و دەکرێت تاچەندێک سەرکردەیەکی بەتوانا بێت.» جۆنس وتی «چەندین ئاستەنگی لەبەردەمدا دەبێت، لەبرەودان بەمەیدانی شەڕدا، بەڵام خۆلادانیشی له‌وه‌ی بکوژرێت وه‌ک بەغدادی.» مەولا زانیاری هەواڵگری داوەتە ئەمریکا لەبەندیخانەیەکی عێراقدا، سەرکردەی نوێی داعش زانیاریی گرنگی داوە بەلێکۆڵەرانی ئه‌مریکا کە سه‌ریکێشا بۆ کوژرانی زۆر له‌سەرکردەکانی قاعیدە. لەکاتێکدا لە 2008 لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوه لەبەندیخانەی بوکا لەباشوری عێراق ده‌ستبه‌سه‌ر بوو، سەرکردەی داهاتوو (له‌گه‌ڵ ئێستا)ی «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش) زانیاریی بەنرخی دەربارەی هاوڕێ تووندڕەوەکانی بۆ لێکۆڵەران درکاندووە. ده‌رخستنی زانیاری دەربارەی سەرکردەی داعش ئەمیر محەمەد سەید عەبدولڕەحمان مەولا لە 17ی ئەیلول لەلایەن ناوەندی دژەتیرۆریزمی ئەکادیمیای سەربازی ئەمریکاوه لەچەند بەڵگەیەکدا بڵاوکرایەوە. دۆکیومێنتەکان دەریدەخەن کە مەولا زانیاری دەربارەی هەیکەلیەتی ئیداری و رێکخراوەیی قاعیدە لەعێراق بە لێکۆڵەران بەخشیوە. لەمیانەی سێ خولی لێکۆڵینەوەدا، بەڵگەکان دەریدەخەن، مەولا ناوی (68) ئەندامی قاعیدەی داوە، وێنەی (19) سەرکردەی گروپەکەی پشتڕاستکردۆتەوەو زانیاریی کەسیشی دەرباریان درکاندووه، له‌وانه کورتەباسێکی رووخساریان، ژیاننامەیەکی کورت و تەنانەت ژمارەی تەلەفۆنەکانیشیان. بەگوێرەی بەڵگەکان، ئەو زانیارییانەی مەولا ئاشکرای کردوون وایکردووە هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکە سەرکه‌وتووانە دەیان چەکداری قاعیدە دەستگیربکەن یان بکوژن. بیرێکی قووڵ له‌زانیاری شارەزایه‌کی بواری هەواڵگری، فازڵ ئەبو رەغیف وتی مەولا ئەم زانیارییانەی لەکاتێکدا بەخشیوە کە لەپرۆسەی بەجێهێشتنی قاعیدە و چوونە نێو ریزەکانی داعشدا بووە. پێدەچێت له‌ژێر کاریگەریی سەرکردەی داعشدا ئەبوبەکر بەغدادی بووبێت و پەرۆشی به‌هێزبوونی گروپە نوێیەکه بووبێت لەموسڵ، لەسەر حیسابی قاعیدە. ئەبو رەغیف وتی لەدیدگای سەرکردە تووندڕەوە نوێیەکاندا، شێوازەکەی قاعیدە ببووه شێوازێکی دێرین. ھەروەھا وتی «ئه‌وه روونبوو کە مەولا تەنیا بەرژەوەندی و سەلامەتیی خۆی ویستووە لەمیانەی لێکۆڵینەوەکانداو ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە ددانپێدانانەکانی بووه هۆی لەناوبردنی سەرکردە تووندڕەوە باڵاکان». لەنێوایاندا، کەسی دووەمی قاعیدە لەعێراق، مەغریبییەک کە بە ئەبو قاسوراو ئەبو سارا ناوی دەرکردبوو، لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوه لەموسڵ کوژرا هەشت مانگ دوای ئەوەی مەولا زانیاریی دەرباره‌ی دابوو. ئەبو رەغیف وتی «مه‌ولا که‌سایه‌تییه‌کانی پشت تیرۆرکردنەکان و رفاندنەکان و دروستکردنی ئەو تەقەمەنییانەی ئاشکراکرد کە لە بەئامانجکردنی سەربازانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا لەعێراق بەکارده‌هێنران». وتیشی «مەولا بیرێکی قوڵ له‌زانیاری بوو، چونکه پێگەی ‹ئەمیری شەریعەی گشتی› هه‌موو لەقاعیدەدا لەموسڵ و تۆڕێکی پەیوەندیی ئاڵۆزی هەبوو لەگەڵ زۆربەی ئەو سەرکردانەی متمانەیانی بەدەستهێنابوو.» لە 2009، ساڵێک دوای دەستگیرکردنەکەی، مەولا ئازادکرا. دەیەیەک دواتر، دوای کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی لە 27ی تشرینی یەکەم 2019، چووە جێگەکەی ئەوو وەک سەرکردەی نوێی داعش دەستبەکاربوو. مەولا، کە لەشاری زۆرینە تورکمانی تەلەعفەر لە 1976 لەدایکبووە، چەندین نازناوی دیکەی هەیه، لەوانە ئەبو عومەر تورکمانی، عەبدولئەمیر محەمەد سەید سەلابی، حاجی عەبدوڵا و عەبدوڵا قارداش. لەحوزەیراندا، ئەمریکا خەڵاتەکەی بۆ هەر زانیارییەک کە ببێتەهۆی دەستگیرکردنی لە (5) ملیۆن دۆلارەوە زیادکرد بۆ (10) ملیۆن دۆلار. ئاشکراکردنی زانیاری دەکرێت متمانە تێکبشکێنێت ماهیر عەبد جۆدا شرۆڤەکاری سیاسی، وتی «مەولا تەنیا تیرۆریستێکی فریوده‌ره‌و هەموو بانگه‌شه‌کانی و خۆهه‌ڵکێشانه‌کانی درۆن کە بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندیەکانی به‌کاریده‌هێنان.» ئاماژەی بەوەشکرد کەئاشکراکردنی زانیارییه‌کانی ئەمدواییە دەربارەی خیانەتەکەی مەولا لەهاوڕێ تووندڕەوەکانی «دەکرێت ببێتە هۆی تێکشکانی متمانەیان پێی». وتیشی «بەدڵنیاییەوە چیتر وەک سەرکردەیەک نایبینن کە پابەندبێت و خەمی پەیڕەویکردنی رێساکانی گروپەکەی هه‌بێت، بەڵکو وەک کەسێکی تۆمەتبار کەخیانەتی لەهاوپەیمانەکانی پێشووی کردووە . ئەمە دەبێته‌هۆی درزێکی گەورە لەنێو داعشدا، کە خۆی لەژێر فشارێکی زۆردایە». هه‌روه‌ها وتی «داعش له‌سه‌ر زەوی زۆر بچووکبۆته‌وه و هەر جموجۆڵێکی ئەندامەکانی بەتووندی سنووردار کراوە، سوپاس بۆ هەوڵە ئەمنییە بەردەوامەکانی هێزەکانی عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.» عەدنان کینانی شارەزای بواری سەربازیی وتی «سەرباری ئەوەش شانەکانی داعش بەردەوامن لە ئەنجامدانی هێرش، بەڵام بەڕێژەیەکی زۆر سنووردار. زۆرێک له‌سەرکردەو چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش زوو رووخان و زانیاریی بەسوودیان دەربارەی هەیکلەیەتی گروپەکەو سەرچاوەی دارایی و ناوی نهێنیی ئەندامەکانیان درکاند. کینانی وتی «هه‌موو ددانپێدانانەکان ئەنجامی باشیان هەبووە کە بوونەتەهۆی بەزاندنی تیرۆریزم و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکەی».
ھاوڵاتی وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی لێدوانەکانی بەرپرسانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە دەداتەوە و دەڵێت "لە زۆر بارودۆخی هەستیاردا پەكەكە بە لێدوانی بەرپرسانی و كردەوەكانی بووەتە مایەی سەرئێشە بۆ خەڵكی كوردستان و دامودەزگەی هەرێمی كوردستان". مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 27-10-2020 راگەیەنراوێکی وەک وەڵامدانەوەی پەکەکە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "لە دوایین لێدوانەكانیاندا (پەکەکە) نەفەسی هەڕەشە و خواستی نانەوەی گرژی و ناسەقامگیری و ئاوەژووكردنی راستییەكان بە ئاشكرا دیارە. ئەم جۆرە رەفتارانەی پەكەكە شتێكی تازە نییە و لە راستیدا ئەوان بە كارە نابەجێ و گوماناوییەكانیان بوونەتە هەڕەشە لەسەر ژیانی خەڵكی كوردستان". لە بەشێکی راگەیەنراوەکەی وتەبێژی پارتیدا هاتووە "پەكەكە بە ئاشكرا كەوتووەتە ململانێ لەگەڵ هەرێم و مەترسی بۆ سەر ژیان و بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان دروست دەكات. ئەوان لە هەر شوێنێك كوردێكی لێ بێت خێرا خۆیان بە خاوەن ماڵ دەزانن و كوردیش بە میوان". موراد قەرەیلان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، ئەمڕۆ هۆشداری دا، كە پارتی دیموكراتی كوردستان رێگە لە هاتووچۆی گەریلاكانیان دەگرێت و "لەوانەیە شەڕ رووبدات"، بەڵام لە هەمانكاتدا دەڵێت "بە ئاشكرا بانگ دەكەم و دەڵێم دەمەوێت رێگە لەشەڕ بگرم". بەپێی قسەكانی قەرەیلان كە لەلایەن دەزگا میدیاییەكانی سەر بە پەكەكە بڵاوكراوەتەوە "هێزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستیان بە جموجۆڵ کردووە و ئامادەکاری بۆ شەڕ دەکەن. ئەگەری چاودێری و زانیاریی ورد و جددیمان سەبارەت بەم دۆخە نەبووایە... وامان نەدەگوت". دەقی راگەیێندراوەکەی گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی سەرانی پەکەکە دەداتەوە جێگەی داخێكی زۆرە كە لە زۆر بارودۆخی هەستیاردا پەكەكە بە لێدوانی بەرپرسانی و كردەوەكانی بووەتە مایەی سەرئێشە بۆ خەڵكی كوردستان و دامودەزگەی هەرێمی كوردستان كە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەی گەلی كوردستانە. لە دوایین لێدوانەكانیشیاندا نەفەسی هەڕەشە و خواستی نانەوەی گرژی و ناسەقامگیری و، ئاوەژووكردنی ڕاستییەكان بە ئاشكرا دیارە. ئەم جۆرە ڕەفتارانەی پەكەكە شتێكی تازە نییە و لە ڕاستیدا ئەوان بە كارە نابەجێ و گوماناوییەكانیان بوونەتە هەڕەشە لەسەر ژیانی خەڵكی كوردستان. ساڵانێكی زۆرە بە سەرانەوەرگرتن و داگیركردنی ماڵ و موڵكی خەڵك، ڕێگەیان لە ئاوەدانكردنەوەی سەدان گوند و گەڕانەوەی خەڵكی سڤیل بۆ ناوچەكانیان گرتووە. گۆڕەپانی شەڕ و ململانێكانیان گواستووەتەوە ناو هەرێمی كوردستان و ڕۆژانە هاووڵاتیانی هەرێم باجی مرۆیی و ماددی ئەو ڕەفتاری پەكەكە دەدەن. كارمەندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان شەهید دەكەن و هێشتایش پێیانوایە ئەوان هەڕەشە نین و هەرێمی كوردستان دەپارێزێن! پەكەكە بە ئاشكرا كەوتووەتە ململانێ لەگەڵ هەرێم و مەترسی بۆ سەر ژیان و بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان دروست دەكات. ئەوان لە هەر شوێنێك كوردێكی لێ بێت خێرا خۆیان بە خاوەن ماڵ دەزانن و كوردیش بە میوان. لە وەڵامی وتەكانیاندا دەڵێین ئێمە بڕوای تەواومان بە چارەسەركردنی ئاشتیانەی دۆزی ڕەوای گەلی كورد و تەبایی نێوان لایەنەكان هەیە. لێدوان و كردەوەكانتان زیانی زۆری بۆ هەرێمی كوردستان هەبووە و بۆ ڕێگەگرتن لە تێكچوونی زیاتری بارودۆخ داوا دەكەین چیتر كێشەی خۆتان و خەڵكی تر مەهێننە ناو هەرێمی كوردستان. مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان 27ی ئەیلوولی 202
هاوڵاتى وه‌فدێکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى کرد و له‌گه‌ڵ پارێزگاردا گفتوگۆیان له‌سه‌ر کێشه‌کانیان و دانانى پلانى ستراتیژى کرد. نوێنه‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ن. رۆژى سێشه‌ممه 2020/10/27 ئازاد تۆفیق، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" شانده‌که به‌ڵێنیان پێداون که له نزیکترین کاتدا به‌رهه‌مى سه‌ردانه‌که‌یان بۆ شاره‌که به شێوه‌یه‌کى به‌رجه‌سته ببنینرێت". ئومێد سه‌باح، نوێنه‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه دا که حکومه‌ت ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خۆجێییه‌کان به‌رنامه‌یه‌کى شه‌ش مانگى دابنێت بۆ مانگى 11 تا کۆتایى مانگى 4ى ساڵى 2021 بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر په‌ره به پارێزگاکان بده‌ن. به‌وته‌ى نوێنه‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له گفتوگۆکاندا باس له بودجه‌ى وه‌گه‌ڕخستنى پارێزگاکان کراوه و پلانه‌کانیان په‌سندکردوون و هه‌روه‌ها قسه‌ش له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان کراوه و وتی، "ده‌مانه‌وێت له‌م شه‌ش مانگه‌دا زیاتر په‌ره به پارێزگاکان بده‌ین و ئه‌و پرۆژانه جێبه‌جێ بکه‌ین که زۆر به ژیانى هاووڵاتییانه‌وه په‌یوه‌ستن که 11 پرۆژه په‌سندکراون."
هاوڵاتى قائیمقامى ناوه‌ندى هه‌ولێر رایگه‌یاند سه‌د که‌س به‌هۆى نه‌به‌ستنى ماسک سزاده‌درێن. نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر راگه‌یاند “له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوونى هاووڵاتییان به رێنماییه‌کان و نه‌به‌ستنى ماسک له شوێنه گشتییه‌کانى هه‌ولێر 100 هاووڵاتى پسوڵه‌ى سزاى بۆ کراوه". هه‌روه‌ها ناوبراو رایگه‌یاندووه" سزاکان به‌بڕى 20 هه‌زار دینار بووه". هاوکات 10 شوێنیش به تۆمه‌تى پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان سزا دراون. لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیارى ده‌رکرد هه‌ر هاوڵاتییه‌ک ماسک نه‌به‌ستێت سزاى بیست هه‌زار دینار ده‌درێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى رایگه‌یاند:" پێویسته حکومه‌ت هه‌وڵبدات بۆ ئه‌نجامدانى چاکسازى راسته‌قینه له داهاته‌کاندا". که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر 27ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان راشیگه‌یاند، چه‌ندینجار ته‌ئکیدیان لێکردووه‌ته‌وه، "ئێستا 822 کۆمپانیاى نه‌وتى له هه‌رێمى کوردستاندا ئیش ده‌که‌ن، که به قه‌ناعه‌تى ئێمه به‌هه‌ده‌ردانێکى زۆر هه‌یه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" گه‌نده‌ڵى زۆر هه‌یه و ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستبه‌رێت بۆ ئه‌و چاکسازی". هاوکات، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، "بابه‌تى مووچه و لێبرینى مووچه و دواکه‌وتنى له پێشینه‌ى کاره‌کانیانه، ئێمه به‌رده‌وام داکۆکیکارى سه‌رسه‌خت ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته". ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که رێککه‌وتنى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌گه‌ڵ ناوه‌نددا زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌و پشکه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له ناوه‌نددا پارێزراوبێت و بگاته هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى له‌و قه‌یرانانه ده‌ربازمان بێت.
هاوڵاتى که‌مێک به‌ر له ئێستا کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان، کۆتایى به بابه‌تى پرساندنى حکومه‌ت هێنا و فراکسیۆنه‌کانى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان متانه‌یان به حکومه‌ت دایه‌وه. ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 27ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، پرساندنه‌که له‌سه‌ر بنه‌ماى داواى ژماره‌ى یاسایى په‌رله‌مانتاران بوو تایبه‌ت به لێبڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، حکومه‌ت (مه‌سرور بارزانی، قوباد تاڵه‌بانی، ئاوات شێخ جه‌ناب) ئاماده نه‌بوون له دانیشتنه‌که‌دا، به ناردنى راپۆرت وه‌ڵامى پرسیارى بابه‌تى پرساندنه‌که‌یان دایه‌وه. سه‌رۆکى په‌رله‌مان، وه‌ڵامه‌کانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیرى دارایى خسته ده‌نگدانه‌وه، نوێنه‌رانى پارتى و یه‌کێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به زۆرینه‌ى 81 ده‌نگ، وه‌ڵامه‌کانى حکومه‌تیان په‌سه‌ندکردو به‌مه‌ش بابه‌تى پرساندنه‌که سه‌رى نه‌کێشا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له حکومه‌ت. پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان وه‌ک سێ لایه‌نى پێکهێنه‌رى حکومه‌ت له باره‌ى بڕیارى بڕینى لێبڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، به‌ده‌نگدانیان پشتیوانی‌یان له به‌هانه‌کانى حکومه‌ت بۆ لێبڕینى مووچه کرد‌و جارێکى تر متمانه‌یان به کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانی، به‌خشییه‌وه.
هاوڵاتى وته‌بێژێک له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان ئه‌و به‌یاننامه‌یه ره‌تده‌کاته‌وه که ئه‌مڕۆ به ناوى ئه‌نجومه‌نه‌که‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه و تێیدا باس له ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆن له سنوورى پارێزگاى دهۆک ده‌کات. وته‌بێژه‌که له راگه‌یه‌ندراوێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ "هاوڵاتى" نێردراوه، روونیکرده‌وه له کۆى پێنج ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش، سیانیان یه‌کێتین، به‌ڵام ئاگادارى ئه‌و به‌یاننامه‌یه نه‌بوون که به ناوى ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان بڵاوکراوه‌ته‌وه و تێیدا باس له ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆن کراوه، بۆیه ده‌ڵێت:"ره‌تیده‌که‌ینه‌وه". ده‌قى روونکردنه‌وه‌که: روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ کۆمه‌ڵا‌نى خه‌ڵکى کوردستان ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان پێکهاتووه له پێنج ئه‌ندامى سه‌ره‌کى که بریتین له راوێژکارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش، سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم، سه‌رۆکى ده‌زگاى زانیاری، سه‌رۆکى ده‌زگاى پاراستن، و سه‌رۆکى هه‌واڵگریى پێشمه‌رگه. له‌م پێنج ئه‌ندامه، سێ ئه‌ندامیان له‌سه‌ر پشکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستانن و ته‌نها دوو ئه‌ندامیان پارتین. به‌ڵام دواى پرسیار کردن له هه‌رسێ ئه‌ندامه باڵاکه‌ى یه‌کێتى له‌ناو ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم، ده‌رکه‌وت که به‌رپرسانى یه‌کێتى به هیچ جۆرێک ئاگادارى ئۆپه‌راسیۆنى له‌م جۆره نین که رۆژى ٢٦\١٠\٢٠٢٠ له‌رێى به‌یاننامه‌یه‌ک به ناوى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش له پشکى یه‌کێتی، ئه‌م به‌یاننامه‌یه و هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌کى تر‌ى له‌م چه‌شنه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌که ره‌تده‌که‌نه‌وه، به هه‌ندى وه‌رناگرن و نایسه‌لمێنن، چونکه ئاگادارى رووداوى له‌و جۆره نین که له هه‌رێم روویدابێت، رێگه‌ش ناده‌ن به‌ناوى ئه‌نجومه‌نێکه‌وه راگه‌یه‌ندراو بڵاو بکرێته‌وه که پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی، ئه‌ندامه سه‌ره‌کییه‌کانی پرسوڕایان پێ نه‌کرابێت. وته‌بێژێک له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ٢٦ - ١٠- ٢٠٢٠
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به ڤایرۆسى کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌زارو 597 تووشبووى نوێى ڤایرۆسه‌که له هه‌رێمى کوردستان تۆمارکراون. تۆمارکردنى ئه‌و ژماره‌ى زۆره‌ى تووشبووان به کۆرۆنا له‌کاتێکدایه تائێستا زۆرترین تووشبووى تۆمارکراو له شه‌و و رۆژێکدا هه‌زارو 308 که‌س بوون، ئه‌و ئاماره‌ش پێنج رۆژ له‌مه‌وبه‌ر و له 22ئه‌م مانگه‌دا تۆمارکرا. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، زۆرترین تووشبووى کۆرۆنا له هه‌ولێر و دهۆک بوون، که 703ـیان له هه‌ولێر و 651ـیان له دهۆک بوون، به‌ڵام زۆرترین ژماره‌ى مردن به‌و په‌تایه له سلێمانى تۆمارکراوه، ژماره‌یان هه‌شت که‌سه له کۆى ئه‌و 24 که‌سه‌ى له‌و ماوه‌یه‌دا به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى ئه‌حمه‌د سه‌فار ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى و بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:"له‌کاتى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى قه‌رزدا، حکومه‌ت ده‌توانێت له دوو هه‌فته‌دا، دوو موچه دابه‌ش بکات". ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ میدیاکانى عێراق رایگه‌یاند، دواى وردبینى بۆ پرۆژه یاساى کورتهێنان، که 38 به‌ند له‌خۆده‌گرێت، ده‌کرێت هه‌ندێک له بڕگه‌کانى بۆ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 دوابخرێن تا داواکارى قه‌رزى 41 تریلیۆن دیناره‌که‌ى حکومه‌ت، که‌مبکرێته‌وه. هه‌روه‌ها بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى جه‌ختده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر پاره‌ى پێویست بۆ موچه دابینبکرێت، حکومه‌ت ناچاره ئه‌و قه‌رزانه‌ى به‌هۆى دواکه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه دروستبون، راسته‌وخۆ بیانداته‌وه، وتیشى:" ئێستا هه‌لێک له‌به‌رده‌ستى حکومه‌ت هه‌یه له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى قه‌رز، له هه‌فته‌ى یه‌که‌مى مانگى داهاتو ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى (10) و له هه‌فته‌ى دواتریش ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى (11)ى فه‌رمانبه‌ران بکات، چونکه هیچ گرفتێک بۆ موچه‌ى مانگه‌کانى داهاتو له‌ئارادا نامێنێت". هاوکات، راشیگه‌یاند، له کۆى بڕگه‌کانى پرۆژه‌یاساکه‌ى حکومه‌ت، حه‌وت بڕگه‌یان په‌یوه‌سته به موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه، ئه‌وانیش موچه‌ى خانه‌نشینان، قه‌رزارى سودى سه‌ر قه‌رزه‌کان، ده‌رمان، تۆڕى پاراستنى کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شه‌خۆراکى مانگانه، ده‌کرێت به‌شێک له‌قه‌رزه‌کان که‌مبکرێنه‌وه و بخرێنه ناو پرۆژه‌یاساى 2021ه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى به زوترین کات کێشه‌ى موچه چاره‌سه‌ربکرێت و پرۆژه‌یاساى کورتهێنانى دارایى تێپه‌ڕێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوریى هه‌رێم رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازیدا، مانگانه نزیکه‌ى 350 ملیۆن دینار بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، بڵاوکراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ات له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازیدا، به دیاریکراوى له ماده‌ى 16 و بڕگه‌ى دووه‌مى یاساکه‌دا، که تایبه‌تمه‌نده به خانه‌نشینی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى خانه‌نشینى سه‌ربه وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى توانییان مانگانه نزیکه‌ى 350 ملیۆن دینار بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان. هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى خانه‌نشینى حکومه‌تى هه‌رێم لیستى موچه‌ى پله‌ى شاره‌زاکانى هه‌موارکردوه‌ته‌وه و دواى هه‌موارکردنه‌وه‌که توانراوه بۆ یه‌ک مانگ نزیکه‌ى 350 ملیۆن دینار بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم.
شاناز حه‌سه‌ن د.محه‌مه‌د قادر، پزیشکى ده‌روونى له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى سه‌باره‌ت به‌دیارده‌ى جنێودان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژه به‌وه ده‌کان کە حزبه سیاسییه‌کان بوونه‌ته هۆکارى دابه‌شبوونى کۆمه‌ڵگە بۆ چه‌ند لایه‌نێکى جیا‌و ناته‌باو دروستبوونی دیاردەی جنێودان. د.محه‌مه‌د قادر، هەروەها دەڵێت په‌روه‌رده‌و ژینگه‌ى گه‌وره‌بوونى مرۆڤ، دواى هۆکارى بۆماوه‌یى گه‌وره‌ترین هۆکارن بۆ دروستکردنى که‌سایه‌تى تاک و چۆنیه‌تى هه‌ڵسوکه‌وتکردنى که‌سی جنێودەر، به‌درێژایى ژیانی. هەروەها وتى «به‌هۆى زۆربوون و ئاسان به‌ریه‌ککه‌وتنى بیره جیاوازه‌کان و له‌هه‌مان کاتدا ئاسانى ده‌ستگه‌یشتن به‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. ئێستا هه‌موو که‌سێک به‌شاره‌زاییه‌کى که‌م و تێچوویه‌کى زۆر که‌م ده‌توانێ له‌چه‌ندین تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌شداربێت و بیروڕاى خۆى ده‌رببڕێت». هاوڵاتى: دیارده‌ى به‌رفراوانى جنێو‌و سوکایه‌تیکردن له‌م دواییانه‌دا له‌ناو سۆشیال میدیا زۆر بووه، وه‌ک پسپۆڕێکى ده‌روونى بۆچى ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟ محه‌مه‌د قادر: به‌رفراوانبوونى ئه‌م دیارده‌یه به‌م دواییانه کۆمه‌ڵێک هۆکارى له‌پشته‌و ناتوانرێت هه‌ر هه‌مووى ته‌نها به نه‌خۆشێ یان ناڕێکى ده‌روونى لێکبدرێته‌وه. به‌ڵام هیچ گومانێک له‌وه‌دانیه که ئه‌م دیارده‌یه له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتن و چالاکبوونى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو زیادى کرد، بێگومان ئه‌مه‌ش به‌هۆى زۆربوون و ئاسان به‌ریه‌ککه‌وتنى بیره جیاوازه‌کان و له‌هه‌مان کاتدا ئاسانى ده‌ستگه‌یشتن به تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. ئێستا هه‌موو که‌سێک به‌شاره‌زاییه‌کى که‌م و تێچوویه‌کى زۆر که‌م ده‌توانێ له‌چه‌ندین تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌شداربێت و بیروڕاى خۆى ده‌رببڕێت. هاوڵاتى: ئه‌و که‌سه‌ى جنێو ده‌دات به نه‌خۆش هه‌ژمارده‌کرێت؟ محه‌مه‌د قادر: ناتوانرێت بڵێین که‌سى جنێوده‌ر نه‌خۆشیى ده‌روونى هه‌یه، بۆ ده‌ستنیشانکردنى که‌سێک به نه‌خۆشییه‌کى ده‌روونى کۆمه‌ڵیک مه‌رج و به‌دواداچوونى ورد هه‌یه، به‌ڵام له‌ڕووى ده‌روونییه‌وه ئه‌و که‌سانه‌ى ناجێگیر بن و کێشه‌یه‌کى ده‌روونى یان نه‌خۆشییه‌کیان هه‌بێت، له‌که‌سانى دیکه زیاتر تووشى هه‌ڵجوون و په‌رچه‌کردار ده‌بن، له‌وانه‌ش جنێودان. به‌مانایه‌کى دیکه، ئه‌وه‌ى جنێو بدات مه‌رج نیه نه‌خۆشیى ده‌روونى هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێک حاڵه‌ت یان نه‌خۆشیى ده‌روونى واده‌که‌ن که‌سێک هه‌ڵه‌شه بێت و که‌متر کۆنترۆڵى هه‌ڵسوکه‌وته‌کانى بکات به‌جنێودانیشه‌وه. هاوڵاتى: له‌ڕووى سایکۆلۆژییه‌وه، هۆکارى جنێودان چییه؟ واته به‌کارێکى ئاسایی داده‌نرێت یان نا؟ محه‌مه‌د قادر: مرۆڤ توندوتیژ ده‌بێت کاتێک رووداوێک هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى له‌ژیان یان له‌سه‌ر پێگه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تیى ئه‌و که‌سه. بێگومان ئه‌وه‌ى یه‌که‌میان پێویستى به‌کۆمه‌ڵێک میکانیزمى فیزیکى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌که‌ى له‌سه‌ر نه‌مێنێت، که ئه‌مه بابه‌ته‌که‌ى ئێمه نیه، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر پێگه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌کاتى ئێستادا زیاتر به‌هۆى زمانه‌وه یه‌کلایى ده‌کرێته‌وه، که ئه‌مه‌ش له‌ڕێى هه‌ڕه‌شه‌و جنێودانه‌وه ده‌رده‌بڕدرێت. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه جنێو‌و نووسینه هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌کانى ناو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، به‌شى زۆرى هێرشه بۆ سه‌ر پێگه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌و که‌سه یان ئه‌و لایه‌نه که جنێوى پێدراوه. ئه‌مه‌ش له‌پێناو که‌مکردنه‌وه‌ى پێگه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌و که‌سه به‌دانه‌پاڵى کۆمه‌ڵێک کاره‌کته‌رى ناشرین به‌و که‌سه، بەبه‌کار‌هێنانى وشه‌گه‌لێک که‌جێگه‌ى شه‌رمن له‌ناو کۆمه‌ڵگه بۆ لێدان له‌پێگه‌ى ئه‌و که‌س و لایه‌نه. ئه‌م حاڵه‌تانه له‌که‌سێک بۆ که‌سێک و له‌خێزانێک بۆ خێزانێکى تر‌و ته‌نانه‌ت له‌نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کى تریش جیاوازه، کۆمه‌ڵیک هۆکار رۆڵى خۆیان ده‌بینن سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که چۆن و چ کاتێک ئه‌و که‌سه جنێو ده‌دات یان هه‌ڕه‌شه ده‌کات. وه‌کو ته‌مه‌ن، په‌روه‌رده‌ى خێزانی، ئاستى زیره‌کى سۆزداری، پێگه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و بارى ده‌روونى تاک، چونکه ئه‌وه‌ش ده‌بێت بزانین که هه‌مان که‌س له‌کاتێک بۆ کاتێکى دیکه‌و له‌بابه‌تێک بۆ بابه‌تێکى دیکه جیاوازه. هاوڵاتى: له‌ڕووى سایکۆلۆژییه‌وه، چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟ چاره‌سه‌رى بنه‌بڕ بۆ ئه‌م بابه‌ته ئاسان نیه، چونکه ئه‌مه دیوێکى سۆسیۆلۆژیشى هه‌یه، کۆمه‌ڵگە ناتوانرێت به‌ئاسانى به‌ئاراسته‌یه‌کى دیاریکراو گۆڕ‌انى به‌سه‌ردابێت. به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى تاک له‌ڕێى پسپۆڕى ده‌روونى و توێژه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌کرێت تاکه‌کان به‌ره‌و ئاستێکى دیکه باشتر به‌رزبکرێنه‌وه. له‌سه‌ر ئاستى کۆمه‌ڵگە ده‌بێت که‌سانى کاریگه‌ر به‌پلانى دیراسه‌کراوو درێژخایه‌ن کارى بۆ بکه‌ن. هاوڵاتى: کاریگه‌رى ئه‌مانه له‌سه‌ر سایکۆلۆژى خه‌ڵکى تر چۆنه؟ واته که‌سی تر کاریگه‌رى له‌سه‌ریان ده‌بێت، فێرى جنێو بن؟ محه‌مه‌د قادر: بێگومان کاریگه‌رى ئه‌مانه له‌سه‌ر که‌سانى دیکه‌ش زۆره به‌شێوه‌یه‌کى نه‌رێنی، هه‌ندێکجار په‌رچه‌کردار دروستده‌کات له‌لایه‌نى به‌رامبه‌ر یان لایه‌نگرانى و ئه‌مه‌ش سه‌رده‌کێشێت بۆ جه‌مسه‌رخوازى له‌ناو کۆمه‌ڵ و ده‌رئه‌نجامى نه‌خوازراوى لێده‌که‌وێته‌وه، له‌هه‌ندێ بارى دیکه‌شدا که‌سانى دیکه هانده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مان کار دووباره بکه‌نه‌وه‌و شه‌ڕانگێزى ده‌روونییان پراکتیز بکه‌ن. هاوڵاتى: له‌هه‌فته‌ی ڕابردوودا دوو حاڵه‌ت هه‌بوو، یه‌کێکیان گیانله‌ده‌ستدانى باباشێخ رابەرێکی رۆحی یه‌زیدى و دواى ئه‌و ژنه نووسه‌رێک مهاباد قه‌ره‌داغى بوو، کاردانه‌وه‌ى زۆرى لێکه‌وته‌وه، زۆریش له‌بۆچوونه‌کان به بیانووى پاڵنه‌رى دینی، ئه‌و قسانه ده‌که‌ن، هۆکاره‌که‌ى چییه؟ هه‌موو لایه‌ک ئه‌وه ده‌زانین که‌هیچ ئاینێک هانده‌رى ئه‌و جۆره ده‌ربڕین و گوفتارانه نییه، به‌ڵکو هه‌میشه ئایینه‌کان بانگه‌شه‌ى پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ده‌ربڕینانه‌یان کردووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ى پێشتر باسمان کرد‌و دروستبوونى ئه‌م جه‌مسه‌رگیرییه‌ى ئێستا له‌ناو تاکه‌کان ئه‌و جۆره په‌رچه‌کردارانه چاوه‌ڕوانکراوه‌و بێگومانم له‌وه‌ى له‌زۆر کۆمه‌ڵگەى دیکه‌ش ئه‌م ئاکاره ناشرینانه هه‌یه. هاوڵاتى: زیاتر کام له‌مانه کاریگه‌ریى هه‌یه، حزبه سیاسییه‌کان و په‌روه‌رده‌ى خێزان؟ محه‌مه‌د قادر: په‌روه‌رده‌و ژینگه‌ى گه‌وره‌بوونى مرۆڤ، دواى هۆکارى بۆماوه‌یى گه‌وره‌ترین هۆکارن بۆ دروستکردنى که‌سایه‌تى تاک و چۆنیه‌تى هه‌ڵسوکه‌وتکردنى ئه‌م که‌سه به‌درێژایى ژیانی، حزبه سیاسییه‌کان به‌داخه‌وه بوونه‌ته هۆکارى دابه‌شبوونى کۆمه‌ڵگە بۆ چه‌ند لایه‌نێکى جیا‌و ناته‌با، به‌ڵام ئه‌مه بیانوو نادات به‌هیچ که‌سێک که‌جنێودان به‌ئاسایى نیشان بدات. هاوڵاتى: کاریگه‌ریى ئه‌و قسه‌و کرده‌وانه بۆ سه‌ر نه‌وه‌کانى داهاتوو چى ده‌بێت؟ محه‌مه‌د قادر: ناتوانین بڵێین کاریگه‌رییه‌کانى له‌سه‌ر نه‌وه‌ى داهاتوو چۆنه، ئه‌مه کات بڕیارى لەسەر ده‌دات، له‌ڕووى ده‌روونییه‌وه کۆمه‌ڵیک که‌سایه‌تى هه‌ن له‌ئه‌نجامى به‌رکه‌وتنى به‌رده‌وامییان بۆ توندوتیژى، له‌وانه‌یه ببنه که‌سانى زه‌ره‌رمه‌ندو که‌سایه‌تى ناڕێک و زیان به‌خشییان لێ ده‌ربجێت بۆ خۆیان و ده‌وروبه‌ریان، جنێودان و هه‌ڕه‌شه به‌ئاشکرا له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌وانه‌یه ببێته هۆکارى زیادبوونى ئه‌م تاکانه، هه‌رچه‌نده ئه‌م بابه‌ته قووڵتره که هه‌روا به‌ئاسانى بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت و تووێژینه‌وه‌ى زانستیى وردى پێویسته.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان، روونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیا ئه‌و راگه‌یاندراو و بابه‌تانه‌ى له سایتى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان (https://www.krsc.gov.krd) بڵاوده‌کرێنه‌وه، گوزارشت له راى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، له به‌شێکى دیکه‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: "هه‌موو هه‌وڵێکیش بۆ چه‌واشه‌کردنى راى گشتى و بۆ دژایه‌تیکردنى ده‌سه‌ڵاته فه‌رمییه‌کان، له ژێر هه‌ر فشارێکدا بێت ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه، خه‌ڵکى کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م هه‌وڵه نه‌زۆکانه، له کاره‌کانمان ساردمان ناکاته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له دابینکردنى ئاسایشى هاووڵاتیان". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که: ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستانه‌وه ته‌نیا ئه‌و ڕاگه‌یاندراو و بابه‌تانه‌ى له سایتى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان (https://www.krsc.gov.krd) بڵاوده‌کرێنه‌وه، گوزارشت له ڕاى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن و هه‌ر شتێکى تر له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م چوارچێوه‌یه‌دا بێت، ده‌ڕبڕى ڕاى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش نییه. هه‌موو هه‌وڵێکیش بۆ چه‌واشه‌کردنى ڕاى گشتى و بۆ دژایه‌تیکردنى ده‌سه‌ڵاته فه‌رمییه‌کان، له ژێر هه‌ر فشارێکدا بێت ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه. خه‌ڵکى کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م هه‌وڵه نه‌زۆکانه، له کاره‌کانمان ساردمان ناکاته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له دابینکردنى ئاسایشى هاووڵاتیان و پووچه‌ڵکردنه‌وه و ڕێگه‌گرتن له هه‌موو هه‌وڵێکى تێکده‌رانه و هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له‌م کاره تیرۆریستیانه‌دا هه‌یه ، ڕووبه‌ڕووى یاسا ده‌کرێنه‌وه.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رانى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه و داوایان له مامۆستایان کرد ده‌رگاى خوێندنگه‌کان بکه‌نه‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى سلێمانى له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا داوا له سه‌رجه‌م مامۆستایان ده‌که‌ن کۆتایى به‌بایکۆت بهێنن و پرۆسه‌ى خوێندن له ئه‌مڕۆوه ده‌ستپێبکاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆگرامه‌کانى خوێندن به‌یاسایى ته‌واو بکرێت. په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو:" بایکۆت، پرۆسه‌ى خوێندن ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، بۆیه داوا ده‌که‌ین به رێکاره ته‌ندروستییه‌کانه‌وه ده‌رگاى خوێندنگه‌کان بکرێنه‌وه‌و پرۆسه‌ى خوێندن ده‌ستپێبکات".
هاوڵاتى په‌رله‌مانى کوردستان، ئه‌مڕۆ کۆده‌بێته‌وه و بڕیاره پرسى گفتوگۆ له‌باره‌ى پرساندنى سه‌رۆکى حکومه‌ت، جێگره‌که‌ى و وه‌زیرى دارایى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن. له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه کۆبوونه‌وه له کاتژمێر 2:00ى پاشنیوه‌ڕۆ ده‌کرێت و یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌کانى کۆبوونه‌وه‌که، گفتوگۆ کردنه له‌سه‌ر پرساندن و وه‌ڵامه‌کانى (سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران) و (جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران) و (وه‌زیرى دارایى و ئابوری)، به‌پێى حوکمى ماده‌کانى (70، 71، 73) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان. به‌پێى ئه‌و کارنامایه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان بڵاویکردووه‌ته‌وه دانیشتنه‌که به‌مجۆره‌یه: یه‌که‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاساییانه‌ى خواره‌وه پشت به‌ستن به‌حوکمى مادده‌کانى (79، 80)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان. 1ـ پێشنیازى یاساى (پاراستنى تۆڕ‌و بنچینه‌کانى ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق). 2ـ پێشنیازى یاساى (به‌رێوه‌بردن و پاراستنى ئاو له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق). دووه‌م: دانانى ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌رێز (عمر عبدالله فتاح) له‌لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوورى به‌پێى حوکمى مادده‌کانى (28، 34) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان. سێیه‌م: گفتوگۆى پرساندن و وه‌ڵامه‌کانى به‌رێزان (سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران) و (جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران) و (وه‌زیرى دارایى و ئابووری)، به‌پێى حوکمى مادده‌کانى (70، 71، 73) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان.
