حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تووندی کردەوەی تیرۆریستیی بە ئامانجگرتنی بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرکۆنە دەکات. بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت. ئاماژەی بەوەشکردووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کردەوە تێرۆریستییە شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن. لە راگەیەندراوەکە هاتووە، حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت و دەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت. لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.
ھاوڵاتی ئیدارەی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەی پارێزگای ئیزمیرەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥٢ی دیکەش برینداربوون و ٧٠ کەسیش لەژێر داروپەردوی باڵەخانە رووخاوەکاندا رزگارکراون. ئیدارەی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.6 پلەی رێختەر لە شاری سەفەریهیساری سەر بە پارێزگای ئیزمیر روویداوە، دەشڵێت، بومەلەرزەکە بە قوڵایی ١٦.٥٤ کیلۆمەتر بووە و کەناراوەکانی سەفەریهیسار ناوەندەکەی بووە. هاوکات وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، "بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پێمان گەیشتوون شەش باڵەخانە لە ناوچەکانی بیراکیلۆبۆرنۆفا لە ئیزمیر داڕماون". پێشتر والی ئیزمیر رایگەیاند، نزیکەی ٢٠ باڵەخانە بەهۆی بومەلەرزەکەوە داڕماون. ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای بینگۆلی تورکیا رووی‌دابوو.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٤٧) ١. پشکنین: (٦٣٧٥ پشکنینی نوێ) • (٢٢٥٠) هەولێر • (٩٩٩) سلێمانی • (٢٧٩٥) دهۆك • (٦٧) هەڵەبجە • (١٧٤) گەرمیان • (٩٠) ڕاپەڕین • ٢. تووشبوو: (١٠٠٢ تووشبووی نوێ) • (٤٢٧) هەولێر • (١٦٣) سلێمانی • (٣٣١) دهۆك • (٣٢) هەڵەبجە • (٣٨) گەرمیان • (١١) ڕاپەڕین • ٣. چاکبوون: (٥٣٢ چاکبوون) • (١٠٥) هەولێر • (٢٠) سلێمانی • (٣٦٠) دهۆك • (١٥) هەڵەبجە • (٣٢) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین • ٤. مردن: (٢٥ مردن) • (٧) هەولێر • (٧) سلێمانی • (٨) دهۆك • (١) هەڵەبجە • (١) گەرمیان • (١) ڕاپەڕین ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٦٤٠٧٠٩ (٢٣٠٢٩٣ هەولێر، ١٤٦٨٦٩ سلێمانی، ٢٥٧٩١٧ دهۆك، ٥٦٣٠ هەڵەبجە) تووشبوون ٧٥٣٣٦ (٢٧٦٦٦ هەولێر، ٢٢٢٩٢ سلێمانی، ٢٢٨٨٤ دهۆك، ٢٤٩٤ هەڵەبجە) چاکبوون ٤٢٦٠٨ (١٧٧٩٨ هەولێر، ١١٧٩٦ سلێمانی، ١٠٧٤١ دهۆك، ٢٢٧٣ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٣٠٢٩٧ (٩١٧٠ هەولێر، ٩٣٠٠ سلێمانی، ١١٦٩٥ دهۆك، ١٣٢ هەڵەبجە) مردن ٢٤٣١ (٦٩٨ هەولێر، ١١٩٦ سلێمانی، ٤٤٨ دهۆك، ٨٩ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٣٠ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە حكومیەی سەر بە وەزارەتەکەی بڵاوكردەوە كە لەلایەن شۆفێرەكەیەوە بەدەر لە رێنماییەكان بەكارهێنرابوو. لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندندا هاتووە، له دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئۆتۆمبێلی ژمارە (٤٣ - گواستنەوە و گەیاندن)، كە ئەمڕۆ هەینی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بووەتە جێی باس، دوای ئەوەی فەرمانبەرێكی وەزارەتەكە به‌ده‌ر لە رێنماییەكان ئۆتۆمبێلەكەی بەكارهێنابوو، دەستبەجێ بە بڕیاری وەزارەت ئۆتۆمبێلەكە لە فه‌رمانبه‌ری بەكارهێنەر وەرگیراوەتەوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ ناو فه‌رمانگه‌ی بەڕێوەبەرایه‌تییه‌كەی. ئاماژە بەوەشکراوە، كە رۆژی یەكشەممە له كاتی دەوامی فەرمیدا، فەرمانبەرەكە لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی پێویستی له‌گه‌ڵ ئەنجام دەدرێت. هاوکات، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن باسی لەوەشکردووە، "ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆ كە وێنەكەی بڵاوكردووەتەوە، له بنه‌ماكانی ئەركی پیشەییانه‌ی خۆی لایداوه، چونكە ئەو كارە دوورە لە رەوشت و ئیتیكی پیشەیی، دەكرا بەشێوەی نوسراوی فەرمی سەرووی خۆی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لەم سەرپێچیه ئاگادار بكردبایه‌وه، بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی پێویست." ئەوە یەکەمجار نییە وێنەی ئۆتۆمبێلە حکومییەکان لەسەر شەقامەکاندا بڵاودەکرێتەوە کە بەدەر لە رێنمایی فەرمانگەکانیان کاری دیکەیان پێ رایی دەکرێت.
ھاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشە "تیرۆریستییەکەی" فەرەنسا دەکەن و هاوخەمیی خۆیشی بۆ خێزانی قوربانیان و خەڵک و حکومەتی فەرەنسا دەربڕی. نێچیرڤان بارزانی رۆژی هەینی بە ئاماژەدان بە هێرشەکەی رۆژی رابردوو لە کەنیسەی نۆتردام لە شاری نیس، لە تویتەکەیدا دەڵێت "لەم کاتە سەختەدا هاوسۆز و هاوخەمی" قوربانیان و گەل و حکومەتی فەرەنسایە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "سەرکۆنەی ئەو کارە تیرۆریستییە دەکەم کە لە شاری نیس لە فەرەنسا ژمارەیەک هاووڵاتی کردە ئامانج و بوونە قوربانی". ئەمڕۆ جێراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند "ئێمە لە جەنگی دژ بە دوژمنداین لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات"، پێشبینیی خۆیشی راگەیاند بەوەی هێرشی دیکە بۆسەر خاکی وڵاتەکەیان دەکرێت. رۆژی پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەم لە شاری نیسی فەرەنسا، لە هێرشێکدا کە بە چەقۆ کراوەتە سەر کۆمەڵێک کەس لەنێو کەنیسەی نۆتردام، سێ کەس کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون. دوای هێرشەکەش سەرکردە و کەسایەتییە جیهانییەکان هاوسۆزی و کاردانەوەی خۆیان بۆ رووداوەکە دەربڕی.
هاوڵاتى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتی، ڕایگه‌یاند:" له ئێستادا تورکیا له چه‌ند شوێنێکى باشورى کوردستان حکوم ده‌کات و ته‌نانه‌ت له‌و ناوچانه هیڵه‌کانى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى تورکیا کار ده‌کات". سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌میانى به‌شداریکردنى له به‌رنامه‌یه‌کى ( ئاریه‌ن تیڤى ) رایگه‌یاند:"موراد قه‌ره‌یلان، پیاوێکى تێکۆشه‌ر و خاوه‌ن ئه‌زموونه و خاوه‌ن ئه‌زموونى شه‌ر و ئاشتیشه و ده‌زانێت که شه‌ر چه‌ند ماڵ‌وێران که‌ره و چه‌ند زیانى سیاسیى و نه‌ته‌وه‌یى هه‌یه بۆیه پشتیوانى په‌یامه‌که‌ى ده‌که‌ین که خوازیاره شه‌ڕى براکوژى ڕوو نه‌دات". هه‌روه‌ها له به‌شێکى دیکه‌ى قسه‌کانیدا ڕایگه‌یاند: " تورکیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌کى بادینان حکوم ده‌کات و ته‌نانه‌ت هێڵه‌کانى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى تورکیا کار ده‌کات نه‌ک کۆڕه‌ک و ئاسیاسێل". هاوکات، سه‌عدى پیره، ئاشکراشى کرد "پارتى چه‌ندین ڕێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ تورکیا و عێراق ئه‌نجامداوه و ئه‌وان ئاگادارى ناوه‌رۆکى ڕێککه‌وتنه‌کان نین" له کاتێکدا ئه‌وان له حوکمه‌تدان و ده‌بێت ئاگادارى هه‌موو ئه‌و ڕێککه‌وتنانه بن که ئه‌نجامده‌درێت و بۆ ئه‌وه‌ش پارتیان ئاگادارکردووه‌ته‌وه. له‌باره‌ى ڕێکه‌وتنى شه‌نگال، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى ده‌شڵێت:" ئه‌وه‌ى ده‌یبینن خه‌ڵکى شه‌نگال ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ى قبوڵ نه‌کردووه، بۆیه ئه‌وان له‌گه‌ڵیدا نین".
هاوڵاتى وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ هه‌ینى رایگه‌یاند که 14 که‌سى توندره‌ویان دیپۆرتکردووه‌ته‌وه و ژماره‌که‌ش زیاتر ده‌بێت. جێراڵد دارمانیان، وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند:" وتار‌و لێدوانى سه‌رۆک و سه‌رکرده‌ى به‌شێک له وڵاتان ده‌رباره‌ى ئازادى له فه‌ره‌نسا ره‌تده‌که‌نه‌وه، 14 که‌سى توندره‌ومان دیپۆرتکردووه‌ته‌وه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش زیاد ده‌کات". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌سێک له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ى دوێنێى (نیس) ده‌ستگیرکراوه‌و باسى له‌وه‌کردووه که له‌داهاتوودا هێرشى هاوشێوه‌ى ئه‌م هێرشه(ترسناکانه) رووده‌ده‌نه‌وه. ئه‌و که‌سه‌ى ده‌ستگیرکراوه‌و هێرشه‌که‌ى ئه‌نجامداوه‌و ناوى(ئیبراهیم)ه و ته‌مه‌نى 21 ساڵه و خه‌ڵکى وڵاتى تونسه و له‌ماوه‌ى مانگى رابردوودا گه‌یشتووه‌ته پاریس.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشوترى تورکیا مه‌سعود یڵماز، دواى ململانێیه‌کى زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌دا ئه‌مڕۆ هه‌ینى گیانى سپارد. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ئاژانسى هه‌واڵیى سه‌باح رایگه‌یاند، به‌یانى ئه‌مڕۆ مه‌سعود یڵماز، سیاسه‌تمه‌دارى دیارى تورکیا که بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى وڵاته‌که بووه له نه‌خۆشخانه گیانیله‌ده‌ستداوه. له‌ماوه‌ى ساڵانى دواییدا یڵماز دۆخى ته‌ندروستى خراپبوه و چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر به نه‌شته‌رگه‌رى گرێیه‌کى شێرپه‌نجه‌ییان له جه‌سته‌ى ده‌رهێناوه، به‌یانى ئه‌مڕۆش له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى ئیستانبوڵ گیانى سپاردوه وه‌ک میدیاکانى تورکیا باسیان کردووه. یڵماز ساڵى 1947 له ئیستانبوڵ له‌دایکبوه و سه‌رۆکى پارتى نیشتیمانیى تورکیا بوه له‌نێوان ساڵانى 1991 بۆ 2002، دواتریش سێ جار پۆستى سه‌رۆک وه‌زیرانى وڵاته‌که‌ى به‌ده‌ستهێناوه، دو جارى یه‌که‌م ته‌نها چه‌ند مانگێک پۆسته‌که‌ى به‌ده‌سته‌وه بوه، به‌ڵام جارى سێهه‌م له 1997 هه‌تا 1999 له پێگه‌ى سه‌رۆکایه‌تى وه‌زیراندا ماوه‌ته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق مژده‌یه‌کى خۆش به هاوڵاتیان رایده‌گه‌یه‌نێت و ئاشکراى ده‌کات، بڕێکى زۆر ده‌رمانى جۆراوجۆرى تایبه‌ت به ڤایرۆسى کۆرۆنایان که له‌لایه‌ن وڵاتانى جیهانه‌وه بۆ توشبوان به‌کارهێندراوه به‌ده‌ستگه‌یشتووه. له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق بڵاویکرده‌وه " کۆمپانیاى گشتى بۆ به‌بازاڕکردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشکی، گه‌یشتنى بڕێکى زۆر چاره‌سه‌رى تایبه‌ت به‌کۆرۆناى له‌رێگه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى به‌غداوه به‌ده‌ستگه‌یشت، که چاره‌سه‌رى جۆرى "ئه‌کتێمیرا"ن و له‌لایه‌ن وڵاتانى جیهانه‌وه بۆ توشبوانى کۆرۆنا به‌کارده‌هێندرێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه داوه که ئه‌و ده‌رمانه بۆ رێگریکردنه له‌و کاریگه‌ریانه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له سه‌ر گورچیله و نه‌خۆشیه‌کانى دڵ دروستى ده‌کات. کۆمپانیاى گشتى بۆ به‌بازاڕکردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشکى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو" ئه‌و ده‌رمانانه به‌کارده‌هێندرێت بۆ ئه‌و توشبوانه‌ى که سیستمى به‌رگریان که‌مبوه‌ته‌وه، به‌قورسى توشى ئه‌و ڤایرۆسه بوون و له‌ژێر ئامێرى هه‌ناسه‌داندان."
ھاوڵاتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی نوێی سەبارەت بە باجده‌ر له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پۆستێكدا، كه له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكرده‌وه، هۆكاری ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ی روونكرده‌وه و رایگه‌یاند، ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره "له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و ئاسانكاریكردن بۆ هاووڵاتیان"ـه. مه‌سرور بارزانی، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "به ره‌چاوكردنی لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانی قه‌یرانی دارایی و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا" ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه. له ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: "بڕیارمان دا به لێخۆشبوو‌ن له‌سه‌رجه‌م ئه‌و سزا و سوانه‌ی له‌سه‌ر باجده‌رانی هه‌رێمی كردستان له ساڵانی رابردوو له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه بووه". بڕیاره‌كه یه‌ك مه‌رجی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی باجده‌ران بتوانن لێی سوودمه‌ند بن و مه‌رجه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، باجده‌ران باجه بنه‌ڕه‌تییه‌كه بده‌نه‌وه به گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت و له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: "به مه‌رجێك تا (31/12/ 2020) پاكتاوی باجه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان بكه‌ن". ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، جووڵه‌ی ئابووری و بازرگانی له سنووره‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری رووی له سستی كردووه. هاوكات به هۆی ئه‌و په‌تایه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه، بازرگان و ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی كاری ئازادن زیانیان به‌ركه‌وتووه و نه‌مانی جووڵه له بازاڕ و قه‌یرانی دارایی هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له خاوه‌ن كار و وه‌به‌رهێن و بازرگانان زیانیان به‌ر بكه‌وێت و وه‌ك پێویست توانای ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاكانیان له بازار نه‌مێنێت. پێشتریش، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا، رایگه‌یاندبوو، "بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بارگرانییەکی زۆری خستووەتە سەر خێزانەکان". له تویته‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌ت دووپاتیكردبوویه‌وه، كه وه‌ك حكومه‌ت "پشتگیریی خاوەنکاران و بەڵێندەر و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، كه كاری ئازاد ده‌كه‌ن". سه‌رۆكی حكومه‌ت راشیگه‌یاندبوو، هه‌موو ئه‌و باجده‌رانه ده‌به‌خشێت، كه "سزای باج نه‌دانیان كه‌وتووه‌ته سه‌ر".
ھاوڵاتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، میران محەمەد ڕایگەیاند گه‌ر کۆرۆنا له واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه نزیکتر بوایە ئێستا بارودۆخی نه‌خۆشخانه‌کانی کۆرۆنا باشتر ده‌بوو. میران محەمەد لە نویسنێکدا رایگەیاندوە "حزبەکان کە ئێستا خەڵکێکی زۆر لێیان نائومێدە ... مرۆڤ بە ئاسانی هەستی دەکرد گەر کۆرۆنا لەوادەی هەڵبژاردنەوە نزیکتر بوایە بەدڵنیاییەوە ئێستا بارودۆخی نەخۆشخانە و خزمەتگوزاریە تەندروستیەکانی کۆرۆنا باشتر دەبوو". دەقی نوسینەکەی ئەگەرچی هێشتا مەترسیەکانی کۆرۆنا زۆرە بەڵام مایەی خۆشحاڵیە کە لەهەندێک ناوچەی وەک گەرمیان و راپەڕین ئامارەکانی گیانلەدەستدان لەدابەزینی بەرچاودایە، ئەگەر بۆ هەموو جیهان کۆرۆنا کارەسات و تەحەدیەکی گەورەبوبێت ئەوا بۆ باردۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان کارەساتەکە گەورەتر و جەرگبڕترە، رۆژێگارێکی تاریکە و ئەو خەڵکە لەهەموو کات پێویستی بە دەستگیرۆیی زیاترە حزبەکانیش کە ئێستا خەڵکێکی زۆر لێیان نائومێدە و بەردەوام بەڵێنەکانی بانگەشەیان دەداتەوە بەڕوودا کەمتر لەوەی پێویست بوو گرنگیان بە کۆرۆنا و خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی دەدا کە مرۆڤ بە ئاسانی هەستی دەکرد گەر کۆرۆنا لەوادەی هەڵبژاردنەوە نزیکتر بوایە بەدڵنیاییەوە ئێستا بارودۆخی نەخۆشخانە و خزمەتگوزاریە تەندروستیەکانی کۆرۆنا باشتر دەبوو هیوادارم بە منەت کردن لێم تێنەگەن گەر بڵێم خۆشحاڵم کە سەرکردایەتیە نوێیەکەمان لە یەکێتی لە چەند مانگی رابردوودا بێ ئەوەی هەڵبژاردنێک لە ئارادابێت وراستەوخۆ بە سەرپەرشتی کاک لاهور هاوسەرۆکی یەکێتی گەشتی فراوانی پڕکردنەوەی کەموکورتیەکانی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنامان ئەنجامداوە بەدڵنیاییەوە وەک چۆن خەڵک داوادەکەن کە پارەی حزبەکان بۆ خەڵک تەرخانبکرێتەوە، سوپاس بۆ خوا کە توانیومانە بەشێکی باش لە پێداویستی پزیشکی و هاوکاری پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و کردنەوەی نەخۆشخانە لەسەر ئەرکی یەکێتی جێبەجێ بکەین. دەربەندیخان بەتایبەتی و گەرمیان و ڕاپەڕین کە دەوترا زۆرترین مەترسیان لەسەرە هەرزوو بە هاوسەرۆکی یەکێتی و تیمی سەرکردایەتیمان خۆی گەیاندە ئەوێ و بەهەمان شێوە بۆ هەڵەبجە و راپەرین و ناوچەکانی تر بە چەشنێک کە ئێستا ئامارەکانی ئەو شوێنانە سوپاس بۆ خوا باشترە بەوجۆرەبوو کە یەکێتی پرسی تەندروستی و کۆرۆنای خستە پێش هەموو پرسە سیاسیەکانی تر و پێش هەر کۆبونەوە و چالاکیەکی دیبلۆماسی سەرکردایەتی نوێ لە نەخۆشخانە و ناوەندەکانی چارەسەری کۆرۆنادا کاتەکانی بەسەردەبرد هەموو ئەمانە تروسکایەکی ئومێدە کە لەم مەترسیە جیهانیەدا توانیبێتمان خزمەتێکی کەم بەبێ هیچ بەرژەوەندی و موزایەداتێک و بە رەفتار نەک بە گوفتار ببینە مایەی خزمەتێک سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدان و هەموو ئەو ئازیزانەمان کە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و نزا بۆ چاکبونەوەی نەخۆشەکانمان دەکەم خوای گەورە هەموو کوردستان و ئێوەش بپارێزێت
بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێوە سزای نەبەستنی ماسک لە سلێمانی لەسەر شۆفێران جێبەجێدەکرێت و بڕەکەشی ٥٠ هەزار دینارە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، کە فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، "له سبەینێ هه‌ینیەوە، سزاى ئەو شۆفێرانە دەدرێت کە سەرنشینیان لەگەڵدایە و ماسکیان نەبەستووە". راشیگەیاندووە، پرۆسەکە لە رێگەی ئامێری (پى دى ئاى)ەوە جێبەجێ دەکرێت و بڕی سزاکەش بریتی دەبێت لە ٥٠ هه‌زار دینار. بەپێی دوا بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، ئەگەر شۆفێر سەرنشینی لەگەڵدا نەبێت و ماسکی نەبەستبێت، ئەوا سزانادرێت، بەڵام بەپێچەوانە بە بڕی ٥٠ هەزار دینار سزادەدرێت.
سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، ئەنجامدەری ئەو هێرشەی بەیانی ئەمڕۆ کرایە سەر کڵێسایەکی شاری نیس و تێیدا سێ کەس کوژران کە یەکێکیان بە چەقۆ ملی لە لاشەی کرایەوە، بریتیە لە "تیرۆریستێکی ئیسلامی". ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا و لە شاری نیسەوە رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر هاوڵاتیانی وڵاتەکەی و هێرشەکەی ئەم بەیانییەی سەر کڵێسایەک لە شاری نیس، بڕیاریداوە هەزاران سەرباز لە سەرانسەری وڵات‌دا بخاتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە. راشیگەیاند، لەمەودوا رێژەی پاسەوانانی قوتابخانە و کڵێسا‌کان بەرزدەکەنەوە و رەنگە تاوەکو حەوت هەزار سەرباز رەوانەی ناو شارەکان بکەن. ھەروەھا وتی "دەستبەرداری بەها فەرەنسییەکانمان نابین و دەبێت باوەڕدار و بێباوەڕ یەکبگرین" ئەو هێرشەی ئەمڕۆ لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا، کەسێکی بە رەگەز چیچانی مامۆستای قوتابخانەیەکی پاریسی پایتەختی فەڕەنسای سەربڕی و هۆکارەکەشی بۆ نیشاندانی کاریکاتێری پەیامبەری ئیسلام بە قوتابیەکانی گەڕاندەوە و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا. لە پاش ئەو رووداوەش، ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند، "ئیسلام پێویستی بە چاکسازییە" و دەبێت گۆڕانکاری لە تێگەیشتنەکاندا بکرێت. ئەوەش کاردانەوەی بەشێک لە مسوڵمانانی جیهانی لێکەوتەوە و رەخنەیان لە قسەکانی سەرۆکی فەڕەنسا گرت.
ھاوڵاتی بەهای لیرەی تورکی لە بۆرسەدا بەشێوەیەکی بەرچاو لە دابەزین بەردەوامە و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ٨٣٠ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٩ ى تشرینى یەکەمى، ٢٠٢٠، لە بۆرسەی تورکیادا دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر بە ٥.٨ لیرەیە، لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر ٧.٩ لیرە بووە بووە و ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی تورکیادا بەرامبەر ٨٣٠ لیرە مامەڵەی پێوە کرا. ھاوکات، تورکیا لە ئێستادا دەیەوێت سیستمی بەرگری ئاسمانی روسی (ئێس- ٤٠٠) تاقیبکاتەوە، ئەوەش نیگەرانی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە و ھەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکات، لەوبارەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی گوێ بە سزاکانی ئەمەریکا نادات. ئەوەش لە دوایی ئەوەدێت، چاودێران بەشێکی دابەزینی بەهای لیرەی تورکی دەگەڕێنەوە بۆ لاوازبونی متمانەی هاوڵاتیانی تورکیا بە دراوی وڵاتەکەیان، هەروەها، ناجێگری دۆخی سیاسی و ئابوری وڵاتەکە و گرژییەکانی تورکیا لە پەیوەندییەکانی دەرەوەیدا بە تایبەت لە دەریای ناوەڕاست و دەستوەردانی لە کێشەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کاریگەریان لەسەر دابەزینی بەهای لیرە هەیە.
