ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٥١) ١. پشکنین: (٧٠٠٠ پشکنینی نوێ) • (٢٤٠٤) هەولێر • (١٣٠٤) سلێمانی • (٢٩٥٤) دهۆك • (٦٠) هەڵەبجە • (١٩٨) گەرمیان • (٨٠) ڕاپەڕین • ٢. تووشبوو: (١٢٣٥ تووشبووی نوێ) • (٤٥٣) هەولێر • (٢١٠) سلێمانی • (٤٧٣) دهۆك • (٤٠) هەڵەبجە • (٤٢) گەرمیان • (١٧) ڕاپەڕین • ٣. چاکبوون: (٦٤٣٦ چاکبوون) • (١١٤) هەولێر • (٥٩٦٨ لە مانگێك) سلێمانی • (٣٠٤) دهۆك • (٢١) هەڵەبجە • (٢٩) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین • ٤. مردن: (٢٣ مردن) • (٧) هەولێر • (٦) سلێمانی • (٢) دهۆك • (٢) هەڵەبجە • (٤) گەرمیان • (٢) ڕاپەڕین ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٦٦٦٩٣٧ (٢٣٨٧٠٥ هەولێر، ١٥٣٠٠٦ سلێمانی، ٢٦٩٣٨٧ دهۆك، ٥٨٣٩ هەڵەبجە) تووشبوون ٧٩٤٥١ (٢٩٢٥٥ هەولێر، ٢٣١٦٢ سلێمانی، ٢٤٤٢٨ دهۆك، ٢٦٠٦ هەڵەبجە) چاکبوون ٥٠٢٩٤ (١٨٢٦٤ هەولێر، ١٧٩٥٨ سلێمانی، ١١٧٢٩ دهۆك، ٢٣٤٣ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٢٦٦٢٥ (١٠٢٦٩ هەولێر، ٣٩٦٣ سلێمانی، ١٢٢٢٥ دهۆك، ١٦٨ هەڵەبجە) مردن ٢٥٣٢ (٧٢٢ هەولێر، ١٢٤١ سلێمانی، ٤٧٤ دهۆك، ٩٥ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٣ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠
هاوڵاتى جیراڵد دارمانان، وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند، حکومه‌تى وڵاته‌که‌ى له‌میانى کۆبونه‌وه‌ى داهاتوى خۆیدا رۆژى چوارشه‌ممه، بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى "گورگه بۆره‌کان" ده‌دات. بزوتنه‌وه‌ى"گورگه بۆره‌کان" بزوتنه‌وه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌په‌رستیى تورکى توندڕه‌و و لایه‌نگرى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانن له فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا بزوتنه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه. بزوتنه‌وه‌ى "گورگه بۆره‌کان" تۆمه‌تباره به به‌شداریکردن له‌و شه‌ڕو پێکداهه‌ڵپژانانه‌ى که به‌م دواییه له‌نێوان هه‌ردوو ره‌وه‌ندى تورکی و ئه‌رمه‌نیدا له "دیسین-شاربیۆ" له‌نزیک شارى لیۆن له رۆژهه‌ڵاتى فه‌ره‌نسا رویاندا. بزوتنه‌وه‌ى "گورگه بۆره‌کان" له شه‌سته‌کانى سه‌ده‌ى رابردوه‌وه دامه‌زراوه‌و له ریزى رێکخراوه فاشیه نه‌ته‌وه‌په‌رست و توندڕه‌وه‌کاندا پۆلێن ده‌کرێت و له نه‌وه‌ده‌کانى سه‌ده‌ى رابردوشدا به‌شداربوه له چه‌ندین ئۆپراسیۆنى چه‌کدارى گه‌وره‌دا دژ به کورد‌و په‌که‌که له تورکیا. فه‌ره‌نسا ده‌ستیکردوه به هه‌ڵمه‌تێک دژ به رێکخراوه توندڕه‌وه‌کان ئه‌وه‌ش دواى زنجیره‌یه‌ک هێرشى خوێناوى که به‌م دواییه له‌و وڵاته رویاندا له په‌یوه‌ست به بڵاوبونه‌وه‌ى کاریکاتێره‌کانى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام.
کاکەلاو عەبدوڵا «تاکە شت کە دەکرێت بەسەرۆکی وڵاتێکی بڵێیت کە بەم جۆرە مامەڵە لەگەڵ ملیۆنەها کۆمەڵگەی جیاوازی ئایینی بکات، ئەوەیە پێی بڵێیت پشکنینی دەروونی ئەنجامبدات. ماکرۆن پێویستی بەچارەسەری دەروونی هەیە»، ئەمە وتەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیایە لەهەفتەی رابردوو لەوتارێکی تەلەفزیۆنیدا. وتەکانی ئەردۆغان وەڵامدانەوەی ئەو کەمپینەی ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی ئیسلامی لەفەرەنسا و بەرگریکردنی لەئازادی رادەڕبڕین. بەرپرسانی فەرەنسا وتەکانی ئەردۆغانیان بە «قبوڵنەکراو» و «زیادەڕەوی» لەقەڵەمدا لەکاتێکدا تورکیا داوای بایکۆتکردنی بەرهەمی فەرەنسی کرد. بەربەرەکانێ تووندەکەی پاریس-ئەنقەرە دوای ئەوە دێت فەرەنسا بەچەند هێرشێکی تیرۆریستی لەلایەن تۆمەتبارانی توندڕەوی ئیسلامی شۆککراوە، دوو هەفتە لەمەوبەر سامیۆل پاتی مامۆستایەکی مێژوو، لەلایەن موسوڵمانێکی گەنجی چیچانییەوە سەربڕدرا. پێشتر پاتی چەند کاریکاتێرێکی گۆڤاری چارلی ئیبدۆی نیشانی پۆلەکەی دابوو لەسەر پێغەمبەر موحەممەد، چەند ئەندامێکی گۆڤارەکە لەساڵی ٢٠١٥ تیرۆرکران لەلایەن چەند توندرەوێکی ئیسلامییەوە دوای بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرەکان. بەم دواییانەش لەپێنجشەممەی رابردوودا سێ کەس لەشاری نیس کوژران کە بەکارێکی تری توندڕەوی ئیسلامی لەقەڵەمدرا. تەنانەت پێش ئەم رووداوانەش، هەردوو سەرۆکەکە چەندین جار دژایەتی یەکتریان کردووە لەسەر ململانێکانی لیبیا، سوریا، هەروەها ناگۆرنۆ قەرەباغ لەنێوان ئەرمینیا-ئازربایجان، هەروەها دژایەتییە توندەکەی نێوان یۆنان و تورکیا لەسەر مافی دەرهێنانی گازی سروشتی لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست. هەندێک لەشیکەرەوان پێیانوایە گرژییەکەی نیوان ماکرۆن و ئەردۆغان تەنها «سیاسییە». «بەزۆرێک لەشێوەکان، هەست دەکەم ماکرۆن و ئەردۆغان دوژمنایەتییەکی نایابیان لە یەکتریدا دۆزیوەتەوە»، ئەسلی ئەیدینتاباس، توێژەر لەناوەندی توێژینەوەی ئەنجومەنی ئەوروپی بۆ پەیوەدندی دەرەکی، ئەمەی بە رۆژنامەی تایمزی بەریتانی راگەیاند. ئەوەی تێبینی دەکرێت لەلێدوانەکانی هەردوولا ئەوەیە ئەردۆغان بەشێوەیەکی شەخسی لێدوانەکانی دەدات لەدژی ماکرۆن. برونۆ تێرترایس، جێگری بەڕێوبەری ناوەندی توێژینەوەی ستراتیجی لەپاریس پێیوایە بەربەستەکانی بەردەم ئەردۆغان، لەوانە داڕووخانی ئابووری وڵاتەکەی، وا دەکات دوژمنێکی دەرەکی لەڕووی سیاسییەوە بەسوود بێت. «دەکەوینە هەڵەوە ئەگەر هەردووکیان بە یەکسان لەقەڵەم بدەین، ماوەی ساڵێکە ئەردۆغان بەشێوەیەکی شەخسی هێرش دەکاتەسەر ماکرۆن... ئەمە پێچەوانەکەی راست نییە. بەڕوونی دیارە ئەردۆغان لەسەر شەپۆلێکی پۆپۆلیستی-ناسیۆنالیستی هەنگاو دەنێت و ماکرۆن بەکاردەهێنێت وەک توورەکەی بۆکس لێدان»، تێرترایس ئەمەی بە NBC Newsی ئەمریکی وت. لەچوارشەممەی رابردوودا گرژییەکان زیاتر قوڵبوونەوە کاتێک گۆڤاری چارلی ئیبدۆ کارکاتێرێکی لەسەر سەرۆکی تورکیا بڵاوکردەوە کە تێیدا لەسەر کورسییەک ماددەی کحولی دەخواتەوەو خزمەتکارەکەی ئافرەتێکە کە دواوەی رووتە. ئەردۆغان ئیدانەی گۆڤارەکەی کرد‌و و بە کارێکی دوژمنکارانەی دژی موسوڵمانان وەسف کرد‌و رایگەیاند ئەوە نیشانەی ئەوەیە چۆن ئیسلامۆفۆبیا «وەک شێرپەنجە تەشەنە دەستێنێت، بەتایبەتی لەناو ئەوانەی ئەوروپا بەڕێوە دەبەن». «ئازار‌و ناڕەحەتیم بەهۆی ئەوەوە نییە هێرش کراوەتەسەرم، بەڵکو لەبەر ئەوەیە هەمان میدیا سەرچاوەی بێڕێزییە بەرامبەر پێغەمبەرەکەمان کە لەژیانی خۆمان زیاتر ئازیزترە»، ئەردۆغان وای وت. لەکاتێکدا هەندێک سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن پشتگیری ئەردۆغانیان کرد بەوتنی ئەوەی کاریکاتێرەکە بێڕیزیکردن بوو بەرامبەر تورکیا، بەڵام یەکێک لە هاوپەیمانە پێشووەکانی رایگەیاند سەرۆک دەیەوێت رای گشتی بەلاڕێدا بەرێت لەمەڕ گرفتە ئابورییەکان و کێشە گرنگەکانی تری وڵاتەکە. «دوای (٤٨) کاتژمێر هەمووی لەبیر دەکرێت. هەرکاتێک ئەجێندای ناوخۆیی گیربخوات، ئەوان لەم جۆرە ئاراستە گۆڕینە ئەنجام دەدەن»، عەلی باباجان ئەمەی بە رۆژنامەی کەراری تورکی وت کە جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشوو بوو، لە ئەردۆغان جیابووەوە بۆ دروستکردنی پارتی تایبەت بەخۆی لە بەهاری ئەمساڵدا. حکومەتی تورکیا بەدەست دابەزینی لیرەوە دەناڵێنێت. لە دووشەممەی رابردوودا لیرەی تورکی بۆ کەمترین ئاستی دابەزی لەمێژوویدا بەرامبەر دۆلار بەجۆرێک گەیشتە (٨.١٥) لەبەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکی. لەلایەکی ترەوە شیکەرەوان پێیانوایە میدیای تورکیا رۆڵێکی خراپی بینیوە لەگواستنەوەی رووداوەکاندا بۆ پشتیوانانی ئەردۆغان لەتورکیا، کە پڕوپاگەندەی ناسیۆنالیستیان دەرخواد دەدرێت لەلایەن ئۆرگانەکانی حکومەتەوە، ئەم رووبەڕوبوونەوەیە لەگەڵ فەرەنسا تەنها بەشێکە لە زنجیرە «بێڕێزییەکان» لەلایەن دوژمنەکانی تورکیا لە دەرەوەو دەبێت تۆڵە بسەنرێتەوە. «خەڵک پێیان دەوترێت سەرۆکی فەرەنسا بێڕێزی بەو شتانە دەکات کە لای ئێمە پیرۆزەو نیشتمانپەروەرترین و راستترین کار ئەوەیە ئێمەش لێیان توڕە بین»، سەلیم کۆرو، شیکەرەوە لەناوەندی توێژینەوەی سیاسەتی ئابوری لەئەنقەرە ئەمەی بە رۆژنامەی تایمز وت. ژۆن مارکاو، سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەزانکۆی پۆ گرینۆبڵی فەرەنسی، پێیوایە میدیای تورکی رۆڵی هەبووە لە توانای ئەردۆغان بۆ ئاراستەکەردنی ناکۆکییەکانی لەگەڵ ماکرۆن. «ئەردۆغان سوود لەو راستییە دەبینێت کە میدیای زمانی تورکی زۆر کەم گرنگییان داوە بە سەربڕینی مامۆستاکە. بەواتایەکی تر هۆکاری پشت پێوەرە نوێیەکانی ماکرۆن بۆ رووبەڕووبونەوەی توندڕەوی ئیسلامی. دەرهێنانی پێوەرە نوێیەکان لەسیاقی خۆیان ئاسانتری دەکات بۆ ئەردۆغان تا ماکرۆن وەک کەسێکی شێت بناسێنێت»، مارکاو ئەمەی بە رۆژنامەی دەچ ویڵی ئەڵمانی وت. لەسەرەتای مانگی رابردوو ئیمانیۆل ماکرۆن لەوتارێکیدا رایگەیاند ئیسلام « لە قەیراندایە لەهەموو جیهاندا»و پلانی خۆی راگەیاند بۆ «چاکسازی ئیسلامی» تا زیاتر بگونجێت لەگەڵ بەها کۆماری و سیکۆریزمییەکانی وڵاتەکەیدا. دوای تیرۆرکردنی مامۆستاکەش، ماکرۆن وتی کە «پاشگەزنابنەوە» و بەردەوام دەبن لە بڵاوکردنەوەی کاریکاتێر، ئەمەش تووڕەیی جیهانی ئیسلامی بەدوای خۆیدا هێناو لەچەندین وڵات بایکۆتی شتومەکی فەرەنسی راگەیاندراو خۆپیشاندان دژی ماکرۆن و بێڕیزیکردن بە پێغەمبەری ئسیلام ئەنجامدرا. «پێموایە ئەو کاردانەوانە ئەنجامی بەدرۆکردن و شێواندنی قسەکانی من بوون، چونکە خەڵک وا تێگەیشتوون من پشتگیریم لەو کاریکاتێرانە کردووە»، ماکرۆن لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری ئەمەی وت کە شەممەی رابردوو بڵاوکرایەوە. بەربەرەکانێ و پێکدادانی ئەم دوو سەرۆکە رەنگە سوودی بۆ ماکرۆنیش هەبێت. «وادیارە [ئەم پێکدادانە] یارمەتیدەری سەرۆکی فەرەنساش بێت. هەردوو سەرکردەکە لەوە تێدەگەن دەستکەوتێک هەیە بەدەستی بهێنن بۆ پاشخانی خۆیان، ماکرۆن هێندەی ئەردۆغان لەوە تێدەگات»، کۆرو وای وت. ماکرۆن بۆ رازیکردن و بەدەستهێنانی دەنگ لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٢ دەیەوێت وەک کەسێکی تووند خۆی دەربخات دژی ئەردۆغان لە ناوخۆی فەرەنسا لەکاتێکدا ئەردۆغانیش لەم نێوەندەدا جەماوەری ناوخۆ بۆ لای خۆی رادەکێشێت. «ئەردۆغان بەنزین بە ئاگری ناسیۆنالیستیدا دەکات و ماکرۆنیش دەیەوێت جەخت بکاتەوە لەسەر ترسی فەرەنسییەکان بەرامبەر ئیسلامیزم و تاوان تا دەنگدەرانی راستڕەو لەخۆی رازی بکات لەپێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ٢٠٢٢دا»، دیدیەر بلیۆن، جێگری بەڕێوبەری پەیمانگەی فەرەنسی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و ستراتیجی ئەمەی بە دەچ ویڵی وت. لەلایەکی ترەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، شەڕ دژی ماکرۆن وا لە ئەردۆغان دەکات خۆی وەک دەنگی جیهانی ئیسلامی دەربخات، لەکاتێکدا زۆرێک لەسەرکردە موسوڵمانەکان سوورن لەسەر دوورکەوتنەوە لە ناکۆکی لەگەڵ رۆژئاوادا لەسەر سیکۆلاریزم و ئازادی رادەربڕین. «ئەمە هەلێکی زێڕینە بۆ ئەردۆغان تا بێتە پێشەوەو وەک پارێزگاری ئیسلام و سەرکردەی سوونی لەجیهانی عەرەبیدا خۆی دەربخات و بۆ ماکرۆنیش [ئەم هەلە بوونی هەیە] تا بتوانێت هەژموونی خۆی زیاتر بکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا»، ئەیدنتاباس وای وت. هەندێک پێیانوایە سەرکردەی تری جیهانی سووکایەتی بە موسوڵمانان دەکەن و موسوڵمان دەکوژن، بەڵام ئەردۆغان تەنها ئەم شەڕەی لەگەڵ ماکرۆن دەستپێکردووە. «[ئەردۆغان] هەر بەڕاستی پێیوایە بەو قسانەی ماکرۆن بێڕێزی پێکراوەو بڕوای وایە بێڕێزی کردنە بەرامبەر موسوڵمانان، بەڵام بەشیوەیەکی ستراتیجی ئەو ئەم ساتەی هەڵبژاردووە تا بڵێت بێڕێزیم پێکراوە. ترەمپ زۆرجار لەملاولا شتی زۆر خراپ بە موسوڵمانان دەڵێت. پوتن موسوڵمانان لە سوریا دەکوژێت و چینیش دەستگیریان دەکات، بەڵام ئەو بڕیاریداوە ئەم هێرشە بکات لەم کاتەدا»، دیپلۆماتکارێکی خانەنشین ئەمەی بە تایمز وت. سینان ئۆڵگن، بەڕێوبەری ناوەندی تووێژینەوەی ئابوری و سیاسەتی دەرەوە لە ئەستەنبوڵ پێیوایە ناکۆکی تورکی-فەرەنسی کاریگەرییەکی درێژخایەنی دەبێت. «ئەم ناکۆکییە لێکترازانی شارستانیەتی نێوان تورکیا‌و رۆژئاوا فراوانتر دەکات، کە لەئیسلامۆفۆبیاوە سەرچاوەی گرتووە. گرژی لەنێوان ئەوانەی پشتگیری ئازادی رادەڕبرین دەکەن و ئەوانەی دەیانەوێت پارێزگاری لەبەها ئایینییەکان بکەن زیاتر قووڵ دەبێتەوە»، ئۆڵگن ئەمەی بە دەچ ویڵی وت
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ى تشرینى دووه‌م هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا به به‌شدارى زیاتر له 250 ملیۆن ده‌نگده‌ر ده‌ستیپێکرد و پرۆسه‌که له ویلایه‌تى نیوهامشێر وه‌ک یه‌که‌م ویلایه‌ت له‌کاتژمێرى 8:00ى به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ده‌نگده‌ران له‌نێوان دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کان و جۆ بایدن له کاندیدى دیموکراته‌کان، یه‌کێکیان بۆ چوارساڵى داهاتو وه‌ک سه‌رۆکى وڵات له کۆشکى سپى هه‌ڵده‌بژێرن. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا ده‌ستیپێکرد، پێشووتر زیاتر له 90 ملیۆن ده‌نگده‌ر به‌شێوه‌ى ئه‌لیکترۆنى ده‌نگیانداوه و ئه‌مڕۆش زیاتر له 250 ملیۆن ده‌نگده‌رى دیکه به‌شدارى پرۆسه‌که ده‌که‌ن، له‌م هه‌ڵبژاردنه جگه له دیاریکردنى سه‌رۆکى وڵات، 435 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، 35 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سینات و فه‌رمانڕه‌واى 11 ویلایه‌ت و 2 ناوچه‌ى دیکه‌ى سه‌ر به ئه‌مریکاش هه‌ڵده‌بژێردرێن. تا دوێنێ راپرسییه‌کان به‌شێوه‌ک بووه له قازانجى جۆبایدن کاندیدى دیموکراته‌کاندا بووه، له ویلایه‌تى فلۆریدا 9 خاڵ له‌پێش دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کانه و له زۆرێک له ویلایه‌ته یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌کانیش ده‌نگه‌کانى بایدن زیادیکردوه. پرسى ئابوری، ئاسایش، سیسته‌مى ته‌ندروستى و هاتنى کۆچبه‌ران چوار سه‌ره‌کیترین ته‌وه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌کان بوون، له‌نێوان هه‌ردوو کاندیدى کۆمارییه‌کان و دیموکراته‌کاندا. له ئه‌مریکا دابه‌شکردنى ئه‌نجوومه‌نى هه‌ڵبژاردن بۆ ویلایه‌ته‌کان به‌پێى ژماره‌ى دانیشتووانه. ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه که ده‌نگده‌ران بڕیار ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئاستى ویلایه‌ته‌کان پێشبڕکێ بکه‌ن نه‌ک له‌سه‌ر ئاستى نیشتمانى که هه‌موو ئه‌مریکا ده‌گرێته‌وه. ئه‌وه‌ش وا ده‌کات که ئه‌گه‌ر کاندیدێک زۆرینه‌ى ده‌نگه‌کان له‌سه‌ر ئاستى نیشتمانى بباته‌وه، وه‌کو هیلارى کلینتن له ساڵى 2016، به‌ڵام هێشتا بدۆڕێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌نجوومه‌نى هه‌ڵبژاردن که له‌سه‌ر ئاستى ویلایه‌ته‌کان بڕیار ده‌ده‌ن. له ده‌نگدانى سه‌رۆکایه‌تى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکادا ویلایه‌ته‌کانى ویسکۆنسن، په‌نسلڤانیا، میشیگان، باکورى کارۆلینا، فلۆریدا و ئه‌ریزۆنا رۆڵێکى به‌رچاویان هه‌یه له یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ناوى ئه‌و که‌سه‌ى ده‌بێته سه‌رۆکى چوار ساڵى داهاتوى ئه‌مریکا.
هاوڵاتى (صیاح عبدالله کوره‌چی) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى کۆمسیاران له‌کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى کوردستان دواى توشبوونى به ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ى تشرینى دووه‌مى 2020، کۆمسیۆنى باڵاى سه‌رخۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، "پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى فه‌رمانگه‌که‌مان ئاڕاسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى خوا لێیخۆشبێت به‌ڕێز ( صیاح عبدالله کوره‌چى ) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى کۆمسیاران له‌کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتوه، "ناوبراو به‌هۆى نه‌خۆشى کۆڕۆنا کۆچى دوایى کردوه ، داواکارین له‌خواى گه‌وره سه‌بر و ئارامى به ئێمه و به خانه‌واده‌ى کۆچکردوو ببه‌خشێت". به‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان، تائێستا 78 هه‌زار و 216 که‌س توشى کۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش 43 هه‌زار و 858 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه و 2 هه‌زار و 509 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، گه‌شبینى خۆى به‌سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تیى وڵاته‌که ده‌ربڕى که تا چوار ساڵى دیکه له کۆشکى سپى ده‌مێنێته‌وه. له‌کۆتا کاته‌کانى هه‌ڵمه‌ته‌کانى پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن، تره‌مپ، رایگه‌یاند:"سه‌رکه‌وتنێکى نایاب ده‌بێت، ماوه‌یه‌کى دیکه‌ى سه‌رۆکایه‌تى ده‌به‌ینه‌وه و چوار ساڵى تر له کۆشکى سپى ده‌مێنمه‌وه". سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له ماوه‌ى سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌یدا، ئابووریى ئه‌مریکا ژماره‌ى نایابى به‌ده‌ستهێناوه‌و پشتگیرى له که‌رتى پیشه‌سازیى وڵات ده‌کات. تره‌مپ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له ئاستى به‌رهه‌مى ناوخۆییدا پێشکه‌وتنى به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه. له‌باره‌ى کۆچ و ئاسایشى سنووره‌کانى ئه‌مریکاوه، تره‌مپ رایگه‌یاند: "له دروستکردنى دیواره‌که‌ى سه‌ر سنوورى مه‌کسیک به‌رده‌وام ده‌بین"، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکادا ده‌ستیپێکرد و رکابه‌ریى سه‌ره‌کى بۆ پۆستى چوار ساڵى داهاتووى ئه‌مریکا، له نێوان جۆ بایدن، کاندیدى دیموکراته‌کان و دۆناڵد تره‌مپ، کاندیدى کۆماریه‌کاندایه.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و کانزاکانى سلێمانى ڕایگه‌یاند دابه‌شکردنى نه‌وت له‌ناو شارى سلێمانى ده‌ستپێده‌کات و بۆ هه‌ر به‌رمیلێکیش بڕى 44 هه‌زار دینار له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و کانزاکانى سلێمانى له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 3-11-2020 له شارى سلێمانى ده‌ست به‌دابه‌شکردنى نه‌وت ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که پڕۆسه‌که له ناوه‌ندى شارى سلێمانى (مه‌ڵبه‌ندى دوو) له‌و گه‌ڕه‌کانه‌ى که پارساڵ پڕۆسه‌که له‌و شوێنه‌دا وه‌ستابوو، ده‌ست ده‌کرێته‌وه به‌دابه‌شکردنى نه‌وت به نرخى 44 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک له ڕێگاى کارتى زیره‌که‌وه.
ھاوڵاتی هەوڵەکانی ئێران بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قەرەباغ سەرنجی جیهانی بۆخۆی راکێشاوە، چونکە جەنگ لەو ناوچەیە زیاتر لە (13) وڵاتی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووەو لەناو ئەو وڵاتانەدا رۆڵی بەرچاوی ئێران لە رووی مێژویی و سیاسییەوە لەگەڵ ئازبایجان و ئەرمینیا جێگەی بایەخی زۆربەی میدیاکانە کە دەکرێت هۆکارەکانی لەچەند ویستگەیەکی مێژوویی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابورییەوە لێک بدرێتەوە بەو پێیەی لە رابردوو ئەو دوو وڵاتە ناکۆکە بەشێک بوون لەجوگرافیای ئێران. هۆشداریی سەربازیی و هەوڵی دیپلۆماسیی ئەبولفەزل شکارچی، وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند: بەهۆی پێکدادانی سەربازیی نیوان ئازربایجان و ئەرمینیا و پابەندنەبوونی ئەو دوو وڵاتە بە رێوشوێنی نێودەوڵەتیی و دراوسێیەتییەوە، ئێران هێڵی سنوریی نێوانیانی لە رووی سەربازیی و بەرگریی ئاسمانییەوە بەهێز کردووە. شاکارچی وتوویەتی تەنها لەماوەی پێنج خولەکی شەڕی ئەو دوو وڵاتەدا (10) موشەک بەر خاکی ئێران کەوتووە لەنزیک سنوری ئەو دوو وڵاتەدا، بۆیە هێزی بەرگریی ئێران ئەو رەفتارانەی ئەرمینیاو ئازربایجان قبوڵ ناکات. بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران بەهۆی جەنگی ئەم دواییانەی قەرەباغ (70) موشەک و رۆکێت بەر خاکی ئێران کەوتەوە. حەسەنی رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لەدەستپێکی جەنگی ناوچەی قەرەباغ رایگەیاند؛ بەشداریی چەکدارە توندڕەوەکانی سوریا لەبەرەی ئازربایجان مەترسییەکی گەورەیەو هەڕەشەیەکە بۆ سەر خاکی ئێران. لەلایەکی دیکەوە عەباس عێراقچی، جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ شاندێکی یاوەری لەچوارچێوەی پلانی ئاشتیی کۆماری ئیسلامی لەنێوان ئەرمینیاو ئازربایجان، سەردانی باکۆو یەریڤان و مۆسکۆو ئەنقەرە-ی کردووەو رایگەیاندووە؛ مەبەستی لەو گەشتە جێبەجێکردنی پلانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کەخوازیارن کۆتایی بەجەنگی ئەرمینیاو ئازربایجان بهێنن و ئەو دوو وڵاتە بگەنە قۆناغی ئاشتییەکی جێگیر. کورد، پەیوەندییەکانی ئێران‌و ئەرمینیای توندوتۆڵ‌تر کردووە کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەم وڵاتە کەساڵی (1991) دان بەسەربەخۆیی ئەرمینیادا دەنێت و تەنها (35) کیلۆمەتر سنوری وشکانیی هاوبەشیان هەیەو بەپێی بەڵگەنامە مێژووییەکان پەیوندییەکانی ئێران و گەلی ئەرمینیا دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزارو (700) ساڵ پێش ئێستا‌و لەکۆنەوە زۆرترین ئەرمەنی لەخاکی ئێران‌دا ژیاون و یەکەم بەڵگەنامەش کەپەیوەندیی گەلی ئەرمینیاو وڵاتی ئێرانی تێدا تۆمارکراوە دەستنووسی بەردینی سەر چیای بێستون-ە لەکرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەڵگەنامە مێژووییەکانی دیکەش ئەوە دەسەلمێنن کە کورد لەڕۆژهەڵات پەیوەندییان لەگەڵ گەلی ئەرمینیا توندوتۆڵ بووە. ژمارەی هەموو ئەرمەنییەکانی جیهان دەگاتە زیاتر لە (14) ملیۆن و لەو ژمارەیە تەنها سێ ملیۆن کەسیان لەکۆماری ئەرمینیا دەژین و ئەو (11) ملیۆن ئەرمەنییەی دیکە لەوڵاتانی دیکەی ئەوروپاو بەشێک لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەژین، خاوەنی رێکخراوێکن بەناوی ئەرمەنییە دابڕاوەکان و هەر ئەم رێکخراوەیە وای کردوە یەکگرتویی لەنێوان ئەرمەنییەکاندا بەراورد بەگەلانی دیکە زیاتر بێت. بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی بازرگانیی ئێران، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەرمینیا و ئێران لەنێوان (200) ملیۆن دۆلار بۆ یەک ملیار دۆلارەو ئەرمینیا بەحەوتەمین هاوبەشی بازگانیی ئێران ئەژمار دەکرێت و نزیکەی هەزارو (500) ناوەندو گارگەی بەرهەمهێنان کەزۆربەیان لەبواری ئاسن و دروستکردنی بزوێنەری گەورەن و لەسەر دەستی ئەرمەنییەکانی ئێران چالاکن و تەنانەت لەجەنگی هەشت ساڵەی ئێران لەگەڵ عێراق ئەرمینیاو ئەرمەنییەکان کۆڵەکەی تەکنیک و بەشی ئەندازیاریی کەرەستە سەربازییەکانی ئێران بوون لەبەرەی جەنگدا، جگە لەوانەش ئەو دوو وڵاتە سێ پڕۆژەی هاوبەشی گەورەی بەرهەمهێنانی کارەبایان هەیە لەسەر ئاوی روباری ئاراس. تورک و شیعە شەفاعەتی ئازربایجان بۆ ئێران ناکات ئازربایجان تا (200) ساڵ پێش ئێستاش بەشێک بووە لەخاکی ئێران و لەجەنگەکانی نێوان ئیمپڕاتۆریەتی روسیا‌و ئێران لەچوارچێوەی دوو رێککەوتنی (گوڵستان) و (تورکمانچای) رادەست کراوەو دوای رووخانی ئیمپڕاتۆریەتی روسیا، ئازربایجان بووە بە بەشێک لەخاکی سۆڤیەت و دوای رووخانی سۆڤیەت لەساڵی (1991) سەربەخۆیی وەرگرت. ئەگەرچی پەیوەندیی سیاسی و کەلتوریی نێوان ئێران و ئازربایجان دورودرێژ‌و مێژوییە، بەڵام بەهۆی دروستکردنی پێگەی ئیسرائیل و ئەمەریکا لەئازربایجان، بەردەوام ناکۆکی و ساردیی لەنێوان باکۆو تاران‌دا هەبووەو ئازربایجان بە بەردەوامیی ئێران تۆمەتبار دەکات بە پشتیوانیی لەئەرمینیا، لەکاتێکدا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ناوچەی قەرەباغ کەهۆکاری جەنگی نێوان ئەرمینیاو ئازربایجانە بە بەشێک لەخاکی ئازربایجان ناودەهێنن و پشتگیریی ئەو وڵاتە دەکەن. سنوری هاوبەشی ئێران و ئازربایجان دەگاتە (432) کیلۆمەتر و دانیشتوانی ئازربایجان کە زیاترن لە (10) ملیۆن کەس، زۆرینەی تورک زمان و لە رووی ئایینەوە موسوڵمانن و (85%)ی شیعەو (15%) سوننەن، لە رووی کەلتوری و کۆمەڵایەتییەوە پەیوەندییەکی قوڵیان لەگەڵ هاووڵاتیانی تورک زمانی ئێران هەیە کە ژمارەیان دەگاتە (15) ملیۆن کەس و هەندێکجاریش وەک ئازەری ناویان دەهێنرێت. کۆماری ئیسلامی ئێران لەساڵی (1995) بە بەردەوامیی پشتگیری کۆماری ئازربایجانی کردووە لەدژی بەرەی ئازادیخوازی ئەرمەنییەکانی ناوچەی قەرەباغ و بەپێی هەندێک بەڵگەنامەی نێودەوڵەتی؛ سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران نزیکەی (20) ساڵ راهێنانی بە جەنگاوەرانی ئازبایجان کردووە دژی سەربەخۆیخوازانی ئەرمەنیی هەرێمی قەرەباغ و تەنانەت هێزەکانیشی بە راستەوخۆ بۆ پشتگیریی ئازربایجان بەشداریی ئەو جەنگانەیان کردووە، بەڵام لەساڵی (2016) و دوای ئەوەی ئاشکرابوو کە ئیسرائیل فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەناوچە هاوسنورەکانی ئازربایجان لەگەڵ ئێران جێگیر کردووە بەمەبەستی تێکشکاندنی موشەکەکانی ئێران، پەیوەندییەکانی نێوان تاران و باکۆ ساردیی تێکەوتووەو حەسەن رۆحانی دوای بوون بە سەرۆک کۆمار لەوڵاتەکەی هەوڵێکی زۆری داوە تا پەیوندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئازربایجان ئاسایی بکاتەوە. ئیسرائیل ساڵی (2019) رێککەوتنێکی سەربازیی و ئەمنی و هەواڵگریی بەڕەسمی لەگەڵ کۆماری ئازربایجان ئیمزا کرد کەنیگەرانیی کۆماری ئیسلامی ئیڕانی لێکەوتەوەو هاوکات سایتی ویکی لیکس ئاشکرای کردووە کە لەساڵی (2009) ئیسرائیل رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆماری ئازربایجان کردووە کە بەپێی رێککەوتنەکە دەبێت باکۆ لەبەرەی جەنگ لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران بێت و پابەندبێت بە رێککەوتنەکەوە. ئەگەرچی کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆی بەپشتیوانی شیعە لەسەرتاسەری جیهان دەزانێت، بەڵام پێدەچێت پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا لەگەڵ ئازربایجان وای لەتاران کردبێت بەسیاسەتەکانیدا بچێتەوە بەتایبەت کەئێستاش تورکیا بووەتە هاوپەیمانی راستەقینەی باکۆ بۆ جەنگ لەقەرەباغ. ئەوەی جێگەی سەرنجە سەرەڕای ئەوەی لەئێستادا ئێران پشتگیریی راستەوخۆی ئازربایجان ناکات، بەڵام ژمارەیەک هاووڵاتیانی تورک یان ئازەری کە بە (پان تورک) دەناسرێن چەندجارێک لەتەبرێزو شارە تورکییەکانی ئێران خۆپیشاندانیان بۆ پشتیوانیی ئازربایجان دەربڕیوەو تەنانەت لەدروشمەکانیاندا کورد‌و ئەرمەنییان بەدوژمنی هاوبەشی تورک و ئازەری لەقەڵەمداوە. نەوت ناکۆکیی نێوان ئێران و ئازربایجان ئێران و ئازربایجان کە هەردووکیان سنوری ئاوییان لەدەریای قەزوێن (خەزەر) هەیە لە (20) ساڵی رابردودا بەبەردەوامیی ناکۆکیان هەبووە لەسەر سەرچاوەکانی غاز‌و نەوتی ئەو دەریایەو تاران پێیوایە دەبێت (20%)پشکی نەوت و غازی ئەو دەریایە بۆ ئێران بێت و لەبەرامبەردا ئازربایجان و تورکمانستان دژی ئەو رێژەیە لەپشکی ئێرانن و هاوکات کۆماری ئیسلامی ئێران ئازربایجان تۆمەتبار دەکات بەوەی کەشێوازی دەرهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە لەدەریای قەزوێن بووەتە هۆی پیسبوونی ژینگەو زیانگەیاندن بەتەندروستیی هەشت ملیۆن دانیشتووی ئێران. بەپێی ئامارەکان نزیکەی (60%) بۆ (70%) نەوتی ئازربایجان کە لەدەریای قەزوێن بەرهەمدەهێنرێت بە ئیسرائیل دەفرۆشرێت و لەبەرامبەردا تەلئەبیت لە رێگەی تورکیاوە ژمارەیەک فڕۆکەو کەشتیی سەربازیی رەوانەی ئازربایجان کردووە و هاوکات چەک و کەرەستەی سەربازیی بەو وڵاتە دەفرۆشێت و تائێستا بەبەهای زیاتر لە شەش ملیار دۆلار چەک و کەرەستەی سەربازیی بەئازربایجان فرۆشتوە، ئەگەرچی هەندێک سەرچاوە بڵاویان کردووەتەوە کە تائێستا ئیسرائیل رێگەی نەداوە فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانی لەجەنگی دژی ئەرمینیا بەکاربهێنێت، بەڵام پێناچێت ئازربایجان ئەو رێگرییانەی ئیسرائیلی جێبەجێ کردبێت. ئێران پشت لەئەرمینیا ناکات پێگەی دیپلۆماسی ئێران لەزاری بەرپرسێکی ئەرمینیا بڵاوی کردووەتەوە پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ کۆماری ئازربایجان هیچکات جێگیر‌و توندوتۆڵ نەبووەو لەئێستادا کە باکۆ چووەتە هێڵی نەتەوەپەرستیی تورک لەتورکیاو لەباکوری ئێرانیش ژمارەیەکی بەرچاو لەتورک دەژین و گروپی نەیاری حکومەتیان تێدایەو پشتگیریی ئازربایجان دەکەن، بۆیە هەرگیز ئێران هاوشێوەی رابردوو پشتیوانیی لەئازربایجان ناکات تەنانەت ئەگەر بەرگریش لەئەرمینیا نەکات. لەلایەکی دیکەوە جەنەڕاڵ موحەڕەم عەلیێڤ یاردیدەدەری سەرۆک کۆماری ئازربایجان لەسەرەتای جەنگی ئەم دواییانەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەرمینیا لەناوچەی قەرەباغ وتی؛ ئێمە هیچکاتێک رۆڵی ئەرێنیی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکردنەوەی سنورەکانی بۆ رزگارکردنی خەڵکی ئازربایجان لەبیرناکەین و ئێستاش سوپاسی پشتیوانییەکانی دەکەین لەوڵاتەکەمان، چونکە ئێران بڕوای بەسەربەخۆیی و ئازادکردنی هەموو ئەو ناوچانە هەیە کە لەلایەن ئەرمینیاوە داگیرکراون. هەرێمی نەخجەوان ناکۆکیی تاران‌و باکۆ نەخجەوان کە هەرێمێکی نیمچە سەربەخۆیەو پانتاییەکەی دەگاتە پێنج هەزار و (363) کیلۆمەترو ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی (500) هەزار کەسەو دەکەوێتە باشوری ئێران و سەر بەکۆماری ئازربایجانە، سنوری ئەرمینیا ئەو هەرێمە لەسنوری وشکانییەوە لەوڵاتی ئازربایجان دادەبڕێت، بۆیە باکۆ بەچاوپۆشیی لەهەندێک ئیمتیازدان بەتاران، غاز لەڕێگەی ئێرانەوە رەوانەی نەخجەوان دەکات و ئێران لەبەرامبەردا (15%)ی ئەو غازە بۆ خۆی دەبات و لەئێستاشدا ئەو هەرێمە پێویستی بەئێرانە بۆ دابینکردنی کاڵا سەرەکییەکانی، بۆیە ئازربایجان هەوڵدەدات لە رێگەی فشارەکانی تورکیاوە دەستی کۆماری ئیسلامی لەو هەرێمە کورت بکاتەوەو پشکەکەشی لەغازەکە بۆ (5%) دابەزێنێت. (13) وڵات ململانێ لەسەر قەرەباغ دەکەن وڵاتانی گروپی مینسک کە بریتین لە(فەڕەنسا، ئەمەریکا، روسیا، بیلاڕوسیا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، پورتوگال، هۆڵەندا، سوید، فنلاند، تورکیا) و ئێران و ئیسرائیل زیاترین دەستوەردانیان لەکێشەی هەرێمی قەرەباغ هەیەو ئەم (13) وڵاتەش لەئاستی جیاوازداو لەنێو خۆیاندا کێشەی قووڵیان هەیە، بۆیە داهاتوویەکی سەقامگیرو ئاشتیی جێگیر لەقەرەباغ بەدیناکرێت و ئاماژەکانی بەردەوامبوونی ناکۆکی و ململانێکان لەپێشێلکردنی رێککەوتنی سێ جاری ئاگربەست لەنێوان ئەرمینیاو ئازربایجان بەدیدەکرێت. ئەو راستیانەی شاراوە ماونەتەوە ئارسن نەزەریان کە پسپۆڕێکی ژیۆپۆلۆتیکی ئەرمەنییە دەڵێت: کۆماری ئەرمینیا تائێستا بە رەسمی دانی بەسەربەخۆیی هەرێمی قەرەباغدا نەناوەو ئەو جەنگەی لەقەرەباغ هەیە لەلایەن گروپی ئەرمەنیی (ئارتساخ) دەکرێت و هەر ئەوانیش دەسەڵاتی ئەو ناوچانەیان بەدەستە کەئازربایجان رایگەیاندووە ئەرمینیا داگیری کردوەو لەبەڵگەنامەو بڕیارنامەکانیشدا ناوی ئەرمینیا وەک داگیرکا‌ر نەهێنراوە بەڵکو گروپی ئەرمەنیی (ئارتساخ) وەک داگیرکا‌ر ناوی هێنراوە، بەڵام بەپێی چوار بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش دەبێت کۆماری ئەرمینیا فشار لەحکومەتی هەرێمی قەرەباغ بکات کە حەوت ناوچەی ئازەریی قەرەباغ رادەستی کۆماری ئازربایجان بکاتەوە یان رێککەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتە بکات بۆ چۆنیەتی بەڕێوبردنی حەوت ناوچەکە لەکاتێکدا کۆماری ئازبایجان ئامادە نییە لەگەڵ حکومەتی خۆجێی قەرەباغ دانیشتن بکات و بەبەردەوام ئەرمینیا تۆمەتبار دەکات. ئەگەرچی ئەوە راستییەکە کە ئەرمینیا بەپێی پرەنسیبی خۆی بۆ ریگریی لەکۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان بەهەموو شێوەیەک دژی هەر جۆرە هێرشێک دەبێتەوە، چونکە ئەرمینیا نایشارێتەوە تورکیا دەیەوێت بەبیانوی قەرەباغەوە جارێکی دیکە هاوشێوەی (105) ساڵ پێش ئێستا کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان بکاتەوە، بۆیە ئەرمینیا راشکاوانە رایگەیاندووە ئەگەر تورکیا وەک دوژمنێکی مێژوویی بیەوێت کۆمەڵکوژیی بکات ئێمە پێمان باشترە لەکاتی بەرگریی و دەست بەچەک بکوژرێین تا بەبێ دەسەڵاتی وەک مەڕ سەریان ببڕن. ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەکردووە سوپای رەسمیی ئەرمینیا لەجەنگی ئەم دواییانەی قەرەباغدا، بەشداریی نەکردوەو تەنها گروپی ئەرمەنیی ناسراو بە (ئارتساخ) لەدژی ئازربایجان جەنگیان کردووەو ئەوەی دەوترێت کەئەرمینیا هەڵگیرسێنەری جەنگە، درۆیەکی گەورەیە چونکە ئەرمینیا بۆ سەقامگیریی وڵاتەکەی بەتایبەت لە رووی ئابورییەوە پێویستی بەئاشتی لەگەڵ وڵاتانە، بەڵام ئازربایجان بەکڕینی ملیارەها دۆلار چەک و کەرەستەی سەربازیی دەیەوێت ئەو چەکانەی لە کۆگاکانیدا خراپ نەبێت و سەرکەوتنێکی لەجەنگ لەدژی قەرەباغ و ئەرمینیا پێ تۆمار بکات. نەزەریان پێداگریی لەوە دەکات بەدرێژایی سەرهەڵدانی کێشەی قەرەباغ کۆماری ئیسلامی ئێران بەبەردەوامی بەرگریی لەکۆماری ئازربایجان کردووە، بەڵام باکۆ هیچ کاتێک متمانەی بەئێران نەبووەو ئێستاش کە سود لەچەکی ئیسرائیلی دەبینێت بۆ خۆشکردنی ئاگرەکە، بێگومان بەهیچ شێوەیەک نایەوێت ئێران هەوڵی چارەسەری کێشەکانی نێوان ئەرمینیاو ئازربایجان بدات
شاناز حه‌سه‌ن له‌هه‌رێمى کوردستاندا (177) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌ن لە نەخۆشخانەکانیدا، بۆ (28) هه‌زار تووشبووى کۆرۆنا، لەکاتێکدا رۆژانە سەدان کەسی تر تووشدەبن، زۆرترینیان لەپارێزگای دهۆکن و کەمترینیشیان لەگەرمیان. بەرپرسانی تەندروستی نەیانشاردۆتەوە هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌مانگى ئازارى 2020 له‌هه‌رێمى کوردستان تائێستا به‌رده‌وام که‌موکوڕیى له‌پێداویستى پزیشکى و ده‌رمان و ئامێرى پشکنین و ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه. زیاتر له‌هه‌شت مانگه ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستاندا بڵاوبۆته‌وه‌و به‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تائێستا له‌هه‌رێم نزیکه‌ى (77) هه‌زار که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و زیاتر لە (41) هه‌زاریان چاکبوونه‌ته‌وه و نزیکەی دوو هەزارو (400) کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیکەی (29) هه‌زار تووشبووش له‌ژێر چاره‌سه‌ردان. به‌رپرسانى ته‌ندروستى ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێکدا ئه‌و تووشبووانه‌ى له‌ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن بێنه نه‌خۆشخانه‌کان که‌مى پێداویستى و ده‌رمان رووده‌دات و بارودۆخه‌که له‌کۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێت. دهۆک: (70) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه، لەسلێمانی و هەولێر (40) ئامێر‌و هەڵەبجە (15) ئامێر‌و گەرمیان تەنیا (12) ئامێر. له‌دهۆک: (70) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه له‌سنورى پارێزگاى دهۆک (70) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه، به‌رپرسى راگه‌یاندنى ته‌ندروستى دهۆک هۆشدارى ده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌و تووشبووانه‌ى له‌ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن بچنه نه‌خۆشخانه‌کان که‌مى پێداویستى و ئامێرى هه‌ناسه‌دانیان ده‌بێت. هه‌مزه ره‌زیفى، به‌رپرسى راگه‌یاندنى ته‌ندروستى دهۆک، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «له‌ئێستادا که‌مى که‌ره‌سته و پێداویستى پزیشکیمان نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و تووشبووانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌کاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن بێنه ناو نه‌خۆشخانه‌کان بارودۆخه‌که خراپ ده‌بێت و که‌مى هه‌موو که‌ره‌سته و ده‌رمان و ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد رووده‌دات». وتیشی «ئێستا له‌ناو پارێزگاى دهۆک (70) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه، که‌ته‌رخانکراون بۆ تووشبووانى کۆرۆنا... زیاتر له (11) هه‌زار تووشبوو له‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌کانن که‌ره‌نتین کراون، بۆیه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌کان که‌م نیه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه ده‌رمان و ئۆکسجین که‌مه‌و ده‌ستناکه‌وێت». له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌هاوکارى وڵاتانى جیهان و رێکخراوى مه‌ده‌نى و خه‌ڵکى خێرخواز چه‌ندین جار که‌ره‌سته و پێداویستى پزیشکى و ده‌رمان و ئامێر دابینکراوه، به‌ڵام له‌ئاستى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبوواندا نیه. گه‌رمیان: (12) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه له‌سنورى ئیدارەی گه‌رمیان (12) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه، به‌رپرسانى ته‌ندروستى جه‌خت له‌وه‌ده‌که‌نه‌وه له‌ئێستادا دۆخى ته‌ندروستى گه‌رمیان جێگیره‌و ژماره‌ى تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان که‌مى کردووه. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى گه‌رمیان، له‌لێدوانێکدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد (12) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد له‌ناو گه‌رمیاندا له‌نه‌خۆشخانه‌کانى تایبه‌ت به‌کۆرۆنا هه‌ن و وتى» بارودۆخى ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌ڕووى ڤایرۆسى کۆرۆناوه زۆر جێگیره‌و ئه‌و ژماره زۆره‌ى له‌ناوچه‌کانى دیکه تووش ده‌بن لاى ئێمه تووش نابن». وتیشى «له‌م کاته‌دا کێشه‌ى که‌مى ده‌رمان و ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکردمان نیه، چونکه نه‌خۆشمان زۆرزۆر که‌مه«. له‌پارێزگاى هه‌ولێر: (40) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه بژار مو‌سا، وته‌بێژى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئێمه تائێستا (40) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکردمان هه‌یه‌و به‌پێى پێویستى بۆ نه‌خۆشه‌کان به‌کارهاتووه«. له‌باره‌ى که‌مى ده‌رمان و خزمه‌تگوزارییه‌وه وتى «ئه‌وه‌ى تائێستا هه‌مان بووه به‌پێى پێویستى نه‌خۆش و تووشبووان بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و رێژه‌ى تووشبوون به‌رده‌وام به‌رزببێته‌وه ئه‌گه‌رى زۆره که‌مى ده‌رمان و ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکردمان هه‌بێت». له‌هه‌ڵه‌بجه: (15) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، (15بۆ16) ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات که‌سانى خێرخواز زۆر هاوکاریان بوون و له‌ڕووى ماددییه‌وه هاوکاریى که‌رتى ته‌ندرستى هه‌ڵه‌بجه‌یان کردووه. ماوه‌ى رابردوو (500) ملیۆن دینار وه‌ک هاوکارى بۆ که‌رتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه ته‌رخانکرا. ئازاد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «له‌ئێستادا به‌هه‌وڵى حکومه‌ت و خێرخوازانى ناو هه‌ڵه‌بجه که‌مى که‌ره‌سته و ده‌رمانمان نیه بۆ تووشبووانى کۆرۆنا». پێشبینى کرد به‌هۆى «ئیهمال»ى خه‌ڵک له به‌ستنى ماسک و رێکاره خۆپارێزییه‌کان و مه‌وداى کۆمه‌ڵایه‌تى، ئه‌م پایزه‌و هاتنى که‌شوهه‌واى سارد نابێته وه‌رزێکى باش بۆ کۆرۆنا. وتیشی «خێرخوازانى هه‌ڵه‌بجه خۆیان هه‌ستیان به به‌رپرسیارێتى کردووه‌و هاوکارمان بوون بۆ کردنه‌وه‌ى به‌شى چڕى چاودێرى ورد‌و ئێستا له‌سه‌دا (40بۆ50)ی ئه‌وانه لەده‌ره‌وه‌ى سنورى هه‌ڵه‌بجه دێن و لێره چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن که‌ئه‌مه هه‌نگاوێکى گه‌وره‌یه بۆ شارى هه‌ڵه‌بجه«. تائێستا له‌که‌رکوک (17) هه‌زار که‌س تووشى کۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه (14) هه‌زارو (283) که‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و (625) تووشبوو به‌ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که ته‌ندروستى که‌رکوک بڕیاریداوه له‌سبه‌ینێوه ژماره‌ى پشکنینه‌کانى کۆرۆنا له (350) پشکنینه‌وه زیاد بکات بۆ (600) پشکنینى رۆژانه. نه‌بیل بوشناق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى که‌رکوک، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» له‌ئێستادا (200) ئامێرى C-pap له‌نه‌خۆشخانه‌کانى که‌رکوک هه‌ن، جگه له‌نزیکه‌ى (60) ئامێرى تر‌ى هه‌ناسه‌دان.
ھاوڵاتی ڕێبەر رۆستەم کە خۆی بە فەلەکناس دەناسێنێت رایدەگەیەنێت تەندروستی فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر بەرەو قۆناغێکی "خراپ" دەچێت و ئەم مانگە بۆتۆ قورسە. ماوەی دوو ھەفتەیە فرسەت سۆفی دووچاری نەخۆشی کۆرۆنا بووە، لەوکاتەوەی کە تووشبووە بە ھیچ شیوەیەک لە میدیادا دەرنەکەوتووە. رێبەر رۆستەم لە پۆستێکدا نوسیویەتی "وێرای ئاگادارکردنەوەت لەوەی کە تەندروستیت دەچێتە دۆخێکی خراپ، مانگێکی قوڕسە، بەڵام تۆ ئەوەندەی خەمت لای خەڵکەکە بوو، ئەوەندە خەمی خۆت نەبوو". دووشەمە٢٠٢٠/١٠/١٩، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ فەرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر، دەرکەوت کە دەرەنجامەکەی پۆزەتیڤە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
ھاوڵاتی چەند کەسێك هێرشیان کردەسەر پەرستگایەکی جولەکەکانی ڤیەننای پایتەختی نەمسا لە ناوەڕاستی ئەو شارەدا روویداوە و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پۆلیس و هێرشبەراندا روویداوە و چەند کەسێک برینداربوون و ھێرشبەرێکیش کوژراوە. وەزیری ناوخۆی نەمسا رایگەیاندووە، یەکێک لە هێرشکارەکان کوژراوە و کەسێکی دیکەیشیان رایکردووە. پۆلیسی نەمسا لە تویتێکدا رایگەیاندووە، بەهۆی تەقەکردنەکەوە "خەڵک برینداربوونە" بەڵام ئاماژەی بە ژمارەی برینداران نەکردووە. پۆلیس داوای لە خەڵکیش کردووە، لە شوێنەگشتییەکان و ئامرازەکانی هاتووچۆی گشتی دووربکەونەوە. چاوەڕوانی زیاتربن..
دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە و نرخی یەک دۆلار به 8.43 لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت ئەوەش نزیمترین ئاستە کە لەسەدەمی ئەردۆگاندا لیرە تۆماری کردوە. بەراورد بە 10 ساڵی رابردوو نرخی لیرە بۆ نزیکەی شەش ھێندە دابەزیوە. ئەمڕۆ دووشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2020 به‌های لیرە بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزی؛ سەرەتای کردنەوەی بۆرسەکان نرخی یەک دۆلار به 8.37 لیرە مامەڵەی پێوەکرا و دوای چەند کاژێرێک دابەزینی بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلار بەردەوام بوو و گەیشتە 8.38 و لیرە، پاش کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ بە 8.43 لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا. هاوکات بەهای یۆرۆ بەرامبەر لیرە بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، بە کردنەوەی بۆرسەکان یەک یۆرۆ بە 9.76 لیرە مامەڵەی پێوەکرا و دواتر بەهای یەک یۆرۆ بۆ 9.78 لیرە بەرزبووەوە. لە رۆژانی نێوان 26ی ئەیلوول و 26ی تشرینی یەکەمی 2020، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە 7.66 بۆ زیاتر لە 8 لیرە دابەزینی تۆمارکردووە.
ھاوڵاتی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، چەکدارانی پەکەکە بەشێک لە ناوچە سنووریەکانیان "داگیرکردووە" و خۆیان وەک جێگرەوەی حکومەت "سەپاندووە"، هەروەها رێگریان لە خەڵک کردووە ماڵ و دێهاتەکانیان ئاوەدان بکەنەوە. مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیەنراوێکی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو شوێنانەی پەکەکەی لێن، ئەگەر هاوڵاتیان سەردانی ناوچەکانیان بكەنەوە، ئەوا باج و سەرانەیان لێوەردەگرن و ئەو رەفتارانەش جێگای قبووڵكردن نین. بارزانی باسی لەوەشکردووە، باشترین هەڵوێست لەم کاتەدا رێزگرتنە لە دەسەڵاتی شەرعی و یاسایی هەرێم و هەروەها چۆڵكردنی هەموو ئەو ناوچانەیە، کە لە رێگەی سەپاندنی هێزی چەکداری داگیركراون و بوونەتە جێگەی مەترسی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان. سەرۆکی پارتی ئاماژەی بەوەش کردووە، نابێت هەڵوێستی حەرامكردنی شەڕی كورد و كورد بەوە لێكبدرێتەوە، كە سەقامگیریی و ئاسایشی شار و شارۆچکە و دێهاتەکانی هەرێم تێکبدرێت و هاوڵاتیان ناچاربکرێن ماڵ و شوێنەکانیان بەجێبهێڵن و ببنە قوربانی و بە ناحەق شەهید بکرێن و كەسیش دەنگ نەكات. دەقی راگەیەنراوەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان: لەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوچەکە پێیدا تێدەپەرێت و لەو هەموو قەیرانەی ڕووی لە وڵاتی ئێمە كردووە، بە پێویستی دەزانم داوا لە هەموو کوردستانییەک بکەم کە بە شێوەیەکی واقعی ڕووبەڕووی ئەم دۆخە نالەبارە ببنەوەوە و، لەئاست بەرپرسیارتی مێژوویی‌دا بن و بەرەو ئاساییکردنەوە و نەهێشتنی گرژی و ناخوشییەکان هەنگاو بنێن. ئێستا كوردستان لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە ڕۆڵە دڵسۆزییەكانیەتی بۆ ئەوەی وڵاتەكەیان لە ناخۆشی و پیلانەكان بپارێزن. مێژوو شاهیدی ئەوەمان بۆ دەدات و شانازی دەکەین کە شەڕی کورد و کوردمان حەرام کردووە چونکە گەلی كوردستان و هەموو لایەکمان زەرەری زۆرمان لە شەڕ و ناتەبایی بینیوە. بەڵام نابێت ئەم هەڵوێستەمان بە هەڵە لێک بدرێتەوە و ئیستغلال بكرێت بۆ ئەوەی تەحەدای دەستەڵاتی یاسایی هەرێمی کوردستان بکرێت و هەوڵی سەپاندنی ئیرادەیەكی چەكدارانەی نایاسایی بە سەر خەلکی کوردستان بدرێت. نابێ هەڵوێستی حەرامكردنی شەڕی كورد و كورد بەوە لێكبدرێتەوە كە سەقامگیری و ئاساییشی شار و شارۆچکە و دێهاتەکانمان تێک بدرێت و هاووڵاتیانمان ناچار بکرێن ماڵ و شوێنەکانیان بە جێ بێڵن و ببنە قوربانی و بە ناحەق شەهید بکرێن و كەسیش دەنگ نەكات. دوای هێرشی دڕندانەی تیروریستانی داعش، پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان ڕوویان كردە بەرەکانی شەری دژی تیروریستان و زۆر لە ناوچە سنوورییەکان چۆڵ کران. بە داخەوە لەو کاتەوە لە جیاتی ئەوەی پشتیوانی ئەزمونی هەرێمی کوردستان بکەن، چەکدارانی پەکەکە ئەم ناوچە سنووریانە و دواتر هەندێک ناوچەی تریش یان داگیر کرد و خویان وەک جێگرەوەی حکوومەت سەپاند و ڕێگریان لە خەڵک کرد ماڵ و دێهاتەکانیان ئاوەدان بکەنەوە و ئەگەر سەردانی ناوچەکانیشیان بكەنەوە باج و سەرانەیان لێ وەر دەگرن. بێگوومان ئەم ڕەفتارانە جێگای قبووڵكردن نییە. هەڵوێستی نیشتیمانپەروەرانە و وڵاتپارێزانە بە کردەوە دیار دەکەوێت نەک بە قسە و وتار. لێرەدا پێویستە بە بیریان بێتەوە کاتێک لە سەرەتای دەستکردن بە چالاکیەکانیان بوون، ئێمە هەموو جۆرە هاوکارییەکمان کردن. ئەوان بە پێچەوانەوە هەڵوێستێکی ناجوامێرانەیان نواند و دواتر لە چەندین قوناغدا شەڕیشیان بەسەردا سەپاندین و لە ئەنجامدا هەموو لایەک زەرەرمەند بوین. باشترین هەڵوێست لەم کاتەدا ڕێز گرتنە لە دەستەڵاتی شەرعی و یاسایی هەرێم و هەروەها چۆڵكردنی هەموو ئەو ناوچانەیە کە لە ڕێگەی سەپاندنی هێزی چەکداری داگیر كراون و بونەتە جێگەی مەترسی بو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان. ئێستاشی لەگەڵدا بێت سەدان گوند بەهۆی بوونی چەکدارەکانی پەکەکەوە ئاوەدان نەکراونەتەوە و كراونەتە گوڕەپانی شەڕ و پێکدادان. لێرەدا داوا لە هەمو لایەک دەکەم بو ئەوەی بارودوخی وڵاتەکەمان لەمە زیاتر تێک نەچێت و شوێنە وێرانکراوەکان ئاوەدان بکرێنەوە و ڕێ لە گرژیی زیاتر و ڕووداوی نەخوازراو بگیرێت پێویستە ڕێگە بە خۆسەپاندنی نایاسایی هیچ لایەک نەدەن و پشتیوانی لە خەبات و قوربانی پێشمەرگە و گەلی ستەملێکراومان بکەن و لە ئاستی بەرپرسیارێتیی ئەم قوناغەدا بن.
ھاوڵاتی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٣٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٥١٣ چاکبوونەوە و ٢٦ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٣٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٥٢٤ لە هەولێر، ٣٨٦ لە دهۆک، ١١٨ لە سلێمانی، ٤٠ لە گەرمیان، ٣٧ لە هەڵەبجە، ٣٢ لە راپەڕین. ئاماژە بەوەشکراوە، ٥١٣ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ١١٦ لە هەولێر، ٣٢٣ لە دهۆك، ٣٣ لە گەرمیان، ٢١ لە هەڵەبجە، ٢٠ لە سلێمانی. ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بە جۆرێک سێ لە سلێمانی، حەوت لە دهۆك، حەوت لە هەولێر، حەوت لە راپەڕین، دوو لە هەڵەبجە. بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٧٨ هەزار و ١٦٦ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٣ هەزار و ٨٥٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٥٠٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى، لاڤین مەحمود فاتمە هەموو رۆژ هەڵدەستێت و دەستدەکات بەکوڵاندنی ئەو ئاوەی کە سێ رۆژێک جارێک لەلایەن فەرمانگەی ئاوەوە پێیان دەدرێت، ئاوەکە لێڵ و زەردەو تام و ۆ بۆنی گۆڕاوە، تاکە رێگەچارەی فاتیمە کوڵاندنێتی بۆ پاکژکردنەوەی ئاوەکەو پاشان بۆ خواردنەوەی تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی بەکاریدێنێت. فاتمە رەزا تەمەن (٤٥) ساڵ دانیشتووی گەڕەکی تاڤگەیە لەسلێمانی باس لەخراپی ئاوەکەیان دەکات و دەڵێت «زۆر زەردو پیسەو ناچاری نەبێت بۆ هیچ شتێک بەکاریناهێنم، هەموو رۆژ ئاوەکە دەکوڵێنم تا لەو پیسییە پاک بێتەوە». بەوتەی ئەو ژنە لەگەڵ ئەوەی ئاوەکە رەنگی زەردە، بۆنێکی زۆر ناخۆشیشی هەیە، پێشتریش زۆر پاک نەبووە، بەڵام چەند مانگێک دەبێت زۆر زەردە. فاتیمە وتی «خۆم گورچیلەم تەواو نیە، جا ئەگەر ئەو ئاوەش بخۆم خراپتر ئەبم». ماوەی چەند هەفتەیەکە ئاوی چەند گەڕەکێکی سلێمانی گۆڕانکاری هاتووە بەسەر بۆن وتام و رەنگیدا، ئەگەرچی بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی دەڵێت بەهۆی شکاندنی بۆڕیەک بوو، ئێستا چارەسەرکراوە، بەڵام هاووڵاتیان هەر ناڕازیین لەپاکی ئاوەکە. پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیەکی ئامادەکردووە بۆ رێگریکردن لەشکاندنی بۆریەکانی ئاو بۆ ئەوەی کەسی سەرپێچیکەر سزا بدرێت و هێشتا دەنگی لسەر نەدراوە. پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن دووجۆر مەترسی لەسەر ئاو هەیە، دانەیەکی توشبوونیەتی بەمیکرۆبی و بەکتریا و بەکارهێنەر نەخۆش دەخەن، بەڵام دانەیەکی تری بەکارهێنانی ئاوی دەبەیە بەشێوەی نازانستی کە گۆڕانی کیمیایی بەسەردا دێنێت و نەخۆشی مەترسیدار دروستدەکات. سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی لەلێدوانێکیدا بە هاوڵاتى وت « ئاو هیچ پیس نەبووە، ئەوە هەمووی درۆیەکی مەبەستدارە، ئەگەر ئاو پیس بووە بۆ دەیخۆنەوە، هیچ خەڵکێک هەبووە کە بەهۆی ئاوەوە نەخۆشی لەماڵەکەی بڵاوبووبێتەوە»؟. وتیشی «ئاو پیس نەبووە، تەنها لەهەندێک رۆژدا ماوەیەک بوو بەهۆی شکاندنی بۆریەکەوە ئاوەکە رەنگی زەرد بوو و زەردیەکەشی نەماوە، ئەمە لەچەند هەفتەی پێشوو، بەڵام ئێستا هەفتەیک بۆ (١٠) رۆژ دەبێت هیچ کێشەیکمان نەبووە نە لەڕەنگ و نە لەپیسبوون». ئەوەش لەکاتێکدایە کە هاووڵاتیانی هەندێک لەو گەڕەکانە ئاوەکەیان پیشانی پەیامنێری -دا، رەنگی گۆڕابوو. ئەو گەڕەکانەش کە گلەییان هەیە، گەڕەکەکانی تاڤگە، سەروەری، کانی کوردە، راپەڕین، کانی سپیکەن. بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی وتی «هەر کەسێک کێشەی هەیە با بێتە بەڕێوەبەرایەتی ئاو بەدواداچوونی بۆ بکەین و لەڕووی کوالێتی ئاوەوە هیچ کێشەیەکمان نیە، ئێمە فلتەری ئاوەکان دەکەین و بەکوالێتی باش ئاوەکە دەدرێت بە هاووڵاتیان». ئەگەرچی فاتیمە ئاوەکە دەکوڵێنێت و پاشان بەکاریدێنێت، بەڵام کەسانێکی تر هەن بڕیارێکی تردەدەن، ئەویش کڕینی ئاوە. نەبوونی ئاوی خاوێن وای لە سەرکەوت کردووە بەردەوام ئاو بکڕێت، سەرکەوت عەبدوڵا، تەمەن (٣٤) ساڵ لە گەڕەکی کانی کوردە بۆ وتی « مانگ زیاترە من ئاوی گشتی بەکارناهێنم و ئاو دەکڕین بۆ خواردنەوە، کاتێک ئەو ئاوە زەردە دەبینم ناتوانم بیخۆمەوە، وا خۆشم خواردمەوە منداڵەکانم ناسکن و تووشی نەخۆشی دەبن». هەروەها وتی «زۆربەی نەخۆشی ئێستا بەهۆی ئاوی پیسەوەیە، چونکە مرۆڤ بەردەوام رۆژانە بەکاریدەهێنێت، ئەو ئاوەی ئێستا وەک ژەنگاو وایە هەم رەنگی، هەم تامی». وتیشی» ئاوێک ئەگەر پاک بێت رەنگی زەرد نابێت، هەوڵیشمداوە لەگەڵ خەڵکی گەڕەک بچین بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاو بزانین کێشەکە لە چیدایە، بەڵام کەس کاتی نیە، زۆربەی ماڵەکانیش ئەو ئاوە پیسە دەخۆنەوە.» سلێمانی لە سێ سەرچاوەوە ئاوی بۆ دابیندەکرێت، کە بریتین لە هێڵی دوکان یەک و هێڵی دوکان دوو لەگەڵ پرۆژەی ئاوی سەرچنار، پرۆژەکانی دوکان یەک و دوکان دوو زیاتر ئاوی دەوروبەری سلێمانی دابیندەکەن، بەڵام ناوەندی سلێمانی لەپرۆژەی ئاوی سەرچنارەوە ئاوی بۆ دابیندەکرێت. بەبڕوای پسپۆڕانی تەندروستی، پیسبوونی ئاو مەترسی تەندروستی هەیە لەسەر بەکارهێنانی، بەتایبەتی ئەگەر ماددەی تری تێکەڵ بێت. د.بینایی کامەران، پسپۆری زانستی خۆراک، سەبارەت بەمەترسیەکانی ئاوی پیس بە هاوڵاتى وت «دوو جۆر پیسبوونی ئاومان هەیە، پیسبوونی میکرۆبی ئەو میکرۆبانەی کە بەکتریان یاخود ڤایرۆسن یان کەڕون کە هێلکەکەیان یان خۆیان لەگەڵ ئاوەکە دەژین، کەئاوێکی سەرچاوەیەکی پیس بێت و رۆشتوو نەبێت، بەپێی پێویست کلۆرو ماددەی پاکژکەرەوەی تێنەکرێت، ئەوەیان بۆ تێکچونی هەرس و ژەهراویبون خراپە». باسی لەوەشکرد، لەم حاڵەتەدا ئەو کەسە کە ئەو ئاوە دەخواتەوە تووشی هەوکردنی ریخۆڵەو گەدە دەبێت، وتی «لەوانەیە تووشی سکچون و رشانەوە بێت، لەوانەیە وایلێبکات هەستی تێکبچێت و بێهێز بێت و بەهای خۆراکی خواردنەکان هەزم نەکات، یان جار جار سکچوونی هەبیت». د.بینایی ئەوەشی روونکردەوە پیسبوونێکی تری ئاو هەیە بەماددەی کیمیایی، ئەوانیش ئەو ئاوانەی کە لە دەبە پلاستیکییەکاندان، وتی «ئەم جۆرەیان بەکیمیایی ناودەبرێت، ئەمەیان خەتەرترە، ئەمەیان تۆ هەست بە نیشانە ناکەیت، بەپێی کات تووشی نەخۆشیەکی خراپ دەبیت، ئەو پلاستیکانە عادەتەن هەندێکیان کە ریسایکل ئەکرێن ماددەکانیان تێکەڵ بەو ئاوە دەبێت بەتایبەت ئەگەر تیشکی خۆر یان پلەی گەرمی بەرز بێت کە ئەو ئاوەی تیاهەڵدەگیرێت، ئەو دەبە پلاستیکە هەندێک کانزای قورسیی تیادایە کەخۆی بۆ لەشی مرۆڤ ژەهراوییە، بەڵام تێکەڵ بە ئاوەکە دەکرێت و لەگەڵ ئاوەکەیە دەخورێتەوە وەک کانزای کرۆم، جیوەو چەندین جۆری تری کانزا کە بەو رێژەیە زۆر خراپە بەتایبەتی بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە، بۆ مێشک، بۆ نەزۆکی، بۆ منداڵ و بۆ ئۆتیزم». هەروەها وتیشی «ماددەی پلاستیکیش خۆی ماددەیەکە هۆرمۆنی تیادایەو لەهۆرمۆنی هێلکەدان دەچێت کە زۆر بەهێزە، ئەمەش وادەکات کێشەی هۆرمۆنی دروست دەکات کە تێکەڵ بە ئاوەکە دەبێت، کە مادەیەک هەیە لەپلاستیک پێی دەوترێت EPA ژەهراوییە بۆ ناو ئاو، ئەو ئاوە پلاستیکیەی خۆشمان پێش ئەوەی بچێتە دوکانەکان لەشوێنێکی رووناک بێت و تیشکی خۆری لێبدات ئەو مادەیە تێکەڵی ناو ئاوەکە دەبێت، ئەمە بەپێی کات کە دەیخۆیتەوە کۆدەبێتەوە لە لەش و کاریگەری زۆر خراپی دەبێت لەسەر دروسبوونی هەموو کێشە هۆرمۆنییەکان و هەتا شێرپەنجەش، باشترین رێگا ئەوەیە ئاوی سەرچاوەیەک بخورێتەوە کە میکرۆبی تیادا نەبێت». خراپبوونی ئاوی خواردنەوەو دووبارەبوونەی وایکردووە کە پرۆژەیاسایەک لەپەرلەمانی کوردستان ئامادە بکرێت تایبەت بەتۆڕو بنچینەکانی ئاووئاوەڕۆ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە شکاندنی بۆریەکانی ئاو لەلایەن ئەو کەسانەی کە بەناوی پڕۆژەوە تێکیدەدەن و زەرەر بەئاوی ماڵان دەگەیەنێت. لوقمان وەردی، سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار بە هاوڵاتى وت «تۆڕەکانی ئاووئاوەڕۆ لەهەرێمی کوردستان پارێزراو نین، هەتا ئێستاش بۆشایی یاساییمان هەیە لەبواری پاراستنی تۆڕ‌و سەرچاوەکانی ئاو، ئەوەی ئێمە تێبینی دەکەین لەزۆربەی شوێنەکان زیادەڕۆیی دەکرێتە سەر تۆڕەکانی ئاو‌و ئاوەڕۆو زۆرێک لەو شوێنانە گرفتی ئاو بۆ هاووڵاتیان دروستدەکات». وتیشی «ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک زیادەڕۆیی دەکەنە سەر ئاو، ئەمەش وادەکات بەشێکی زۆری ئاو بەفیڕۆ بچێت، یاخود کەسێک زیان دەگەیەنێت بەیەکێک لەتۆڕو شەبەکانی ئاو‌و هیچ سزایەک نەبوو تاکو ئێستا بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاو پەنای بۆ بەرن، تاکو رووبەڕووی سزای بکەنەوە». باسی لەوەشکرد لە ئەنجامی بوونی ئەم کەموکورتییە پرۆژە یاساکە لەهەرێمی کوردستان نووسراوە. پرۆژەکە لە (٢٥) ماددە پێکدێت و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، هەروەها سزای دیاریکردووە بە پێبژاردن لە (٢٥٠) هەزار دینار زیاتر سزایی عێراقییە تاکو (٥٠) ملیۆن دینار. ئەوەش بەپێی ئەو زیادەڕەوو تاوانەی بەرامبەر تۆڕەکانی ئاو‌و شەبەکەکان دەکرێت و پێبژاردنەکە دیاریدەکرێت.
