هاوڵاتى میدیاکانى ئه‌مریکا رایانگه‌یاند، جۆ بایدنى کاندیدى دیموکراته‌کان بووه 46مین سه‌رۆکى داهاتووى ئه‌مریکا و له دۆناڵد تره‌مپی کاندیدى کۆمارییه‌کانى بردووه‌ته‌وه. پاش چوار رۆژ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان راگه‌یێندرا و جۆ بایدن ویلایه‌تى په‌نسلڤانیاى برده‌وه و به‌مه‌ش بووه 46مین سه‌رۆکى داهاتووى ئه‌مریکا و 284 ده‌نگى نوێنه‌رانى به‌ده‌ستهێنا. جۆ بایدن زیاتر له چوار ملیۆن ده‌نگى له تره‌مپ زیاتره، به‌رێژه‌ى 50.6 له‌سه‌داى ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه که ده‌کاته ده‌نگى 74 ملیۆن و 847 هه‌زارو 834 که‌س، دۆناڵد تره‌مپیش 47.7٪ى ده‌نگه‌کانى به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌ویش ده‌کاته 70 ملیۆن و 591 هه‌زارو 531 ده‌نگ. هه‌رچه‌نده ویلایه‌تى نیڤاداو جۆرجیا ماوه یه‌کلایى ببێته‌وه، به‌ڵام له هه‌ردوو ویلایه‌ته‌کان بایدن زۆر له‌پێش تره‌مپه‌وه‌یه‌و چاوه‌روان ده‌کرێت 22 کورسى دیکه‌ى نوێنه‌ران ببات جۆ بایدن رایگه‌یاند، ئه‌وان سه‌رکه‌وتنى پێشوه‌خته راناگه‌یێنن، "به‌ڵام ژماره‌کان پێمان ده‌ڵێن، ئه‌وه روونه که ئێمه ده‌یبه‌ینه‌وه".
هاوڵاتى موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، ده‌سپێشخه‌رییه‌کى 16 خاڵى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه داراییه‌کانى عێراق خستووه‌ته روو تێیدا باسى راده‌ستکردنى نه‌وتى هه‌رێم و رێککه‌وتن ده‌کات. موقته‌دا سه‌در له‌هه‌ژمارى خۆى له تویته‌ر داوایکردوه:"یه‌کێک له چاره‌سه‌ره‌کان رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى ناوه‌ندى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه له‌سه‌ر کێشه هه‌ڵواسراوه‌کان، له‌وانه ئه‌و نه‌وته‌ى له هه‌رێمى کوردستان ده‌رده‌هێنرێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که هه‌نگاوبنرێت به ئامانجى پێشخستنى که‌رتى کشتوکاڵى، ئاسانکارى قه‌رزکردن له‌بانکه‌کان، لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵکاران و سه‌ندنى باجى گومرگه‌کان و گه‌شتوگوزارى و چه‌ندین خاڵى دیکه. سه‌در به‌پێویستى زانیوه، سود له رێککه‌وتننامه‌که‌ى به‌غدا و چین ببرینرێت که له‌سه‌رده‌مى عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆکوه‌زیرانى پێشوى عێراق واژۆکراوه. رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه "په‌نابردن بۆ قه‌رزکردن به‌مه‌به‌ستى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایی، ده‌بێته‌هۆى داڕمانى زیاترى دراوى عێراقى و قوڵبونه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى و وڵات ده‌خاته ژێر بارى قه‌رزێکى زۆر و فشارى سیاسییه‌وه. هاوکات به پێویستى زانیوه ده‌ستێکى پاک داهاته‌کانى ئاو و کاره‌با و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کانى دیکه وه‌ربگرێت بۆ زیادکردنى داهات".
هاوڵاتى دواى 10 ڕۆژ له ڕاگرتنى به‌هۆى ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان، هه‌نارده‌ى نه‌وت بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى تورکیا ده‌ستى پێکرده‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ى تشرینى دووه‌مى 2020، جوتیار عادل، وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ژمارى خۆى له تویته‌ر ڕایگه‌یاند:"حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستى به هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى خۆى کرد به‌هه‌مان تواناى پێشتر". حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رۆژى 28ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ڕایگه‌یاند، بۆرى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان له‌ناو خاکى تورکیا کراوه‌ته ئامانج و ته‌قێنراوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه پڕۆسه‌ى هه‌نارده‌کردنى نه‌وت راوه‌ستاوه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا 771 که‌سى دیکه له هه‌رێمى کوردستان توشى کۆرۆنا بون و 21 که‌سى دیکه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم رایگه‌یاند، له دوێنێوه 5236 پشکنینى تایبه‌ت به کۆرۆنا ئه‌نجامدراوه و له ئه‌نجامدا 771 توشبوى نوێى ڤایرۆسه‌که ده‌سنیشانکراون. له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا 21 هاوڵاتى دیکه‌ى توشبوى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 392 که‌سى دیکه‌ش چاکبونه‌ته‌وه. تا ئێستا له هه‌رێم 83 هه‌زار و 376 توشبوى کۆرۆنا تۆمارکراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زارو 637 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 52 هه‌زار و 72 که‌سیش چاکبونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى که‌مێک پێش ئێستا کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق تایبه‌ت به پرۆژه‌ى وه‌رگرتنى قه‌رز ده‌ستیپێکرد. حکومه‌تى عێراق داواى له په‌رله‌مانى عێراق کردووه پڕۆژه‌ى وه‌رگرتنى قه‌رز په‌سه‌ند بکه‌ن تا بتوانن موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بکه‌ن، به‌ڵام په‌رله‌مانى عێراق ره‌زامه‌ند نییه به‌و بڕه‌ى حکومه‌تى عێراق داواى کردووه. مسته‌فا کازمى داواى کردووه رێگه‌یان پێبدرێت بڕى 42 تریلیۆن دینار قه‌رز بکه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر بڕى 11 تریلۆن و 500 ملیار دینار کۆکن.
هاوڵاتى رێکخراوى ته‌ندروستیى جیهانى به‌ھه‌ماھه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ھه‌رێمى کوردستان، که‌مپه‌ینێکى دووھه‌فته‌یى بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ى ھۆشیاریى ته‌ندروستى سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیى بۆ ھه‌ردوو پارێزگاکانى ھه‌ولێر و دھۆک راگه‌یاند. که‌مپینه‌که سه‌ره‌تا له شارى ھه‌ولێر له باخى شار ده‌ستى پێ‌کرد و وه‌زیرى ته‌ندروستى حکوومه‌تى ھه‌رێمى کوردستانیش له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانییدا ھۆشداریدا له به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبووان به ڤایرۆسى کۆرۆنا. سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانییدا باسى له‌وه‌کرد پێویسته په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که‌مبکرێته‌وه و تاکپارێزى بۆ ھاووڵاتییان زۆر پێویسته، وتیشى:" تا ئێستا باشترین ڤاکسین به‌کارھێنانى ده‌مامک و ششتنى ده‌سته‌کانه". هه‌روه‌ها وه‌زیرى ته‌ندروستى ھه‌رێمى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئه‌مڕۆ به ھاوکارى رێکخراوى ته‌ندروستى جیھانى ھه‌ڵمه‌تێکیان بۆ به‌ستنى ده‌مامک له‌ناو بازاڕى ھه‌ولێر ده‌ست پێکردووه. سامان به‌رزنجى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆنا له جیھاندا روو له ھه‌ڵکشاندایه‌وه و رێکخراوى ته‌ندروستى جیھانى و به‌رپرسان ھه‌میشه ھۆشدارییان داوه به ھاووڵاتییان که ده‌بێت مه‌ترسى کۆرۆنا له‌به‌رچاو بگرن. له‌هه‌رێمى کوردستان تا ئێستا 82 ھه‌زار و 605 که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و دوو ھه‌زار و 616 که‌سیش به‌ھۆى ئه‌م ڤایرۆسه‌وه گیانییان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى به‌هۆى دابه‌زینى لیره‌ى تورکى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى، ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمار بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندى ده‌دات و له شوێنى ئه‌و، سه‌رۆکى به‌ڕێوه‌بردنى ستراتیجى و بوودجه له سه‌رۆکایه‌تى کۆمار داده‌نێت. به‌هۆى دابه‌زینى لیره‌ى تورکی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ى تشرینى دووه‌مى 2020، بڕیارێکى ده‌رکرد و تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که مورات ئویساڵ سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندى تورکیا، له پۆسته‌که‌ى لادراوه و له شوێنى ئه‌و، ناجى ئاغباڵ سه‌رۆکى به‌ڕێوه‌بردنى ستراتیجى و بودجه له سه‌رۆکایه‌تى کۆمار، ده‌ست نیشانکراوه. هه‌روه‌ها له شوێنى ناجى ئاغباڵ، ئیبراهیم شنل وه‌ک ئه‌و سه‌رۆکى به‌ڕێوه‌بردنى ستراتیجى و بودجه له سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ده‌ست نیشانکراوه. هاوکات، هه‌ر له چوارچێوه‌ى بڕیاره‌که‌دا، وه‌زیرى پێشووى ئابووریى تورکیا نیهاد زه‌یبه‌کچى وه‌ک ئه‌ندام له لیژنه‌ى سیاسه‌تى ئابوورى له سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ده‌ست نیشانکراوه.
هاوڵاتى کاندیدى دیموکراته‌کان له‌سه‌رکه‌وتنى خۆى دڵنیایه‌و ئاشکرایده‌کات، له‌دوێنێوه ده‌ستبه‌کاربونه له‌گه‌ڵ کامالا هاریسى جێگریو ژماره‌یه‌ک له‌شاره‌زایانى ئابوری‌و ته‌ندروستى بۆ داڕشتنى پلانى ته‌ندروستیو ئابوریى بۆ داهاتوى ئه‌مریکا. جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا له‌ویلایه‌تى دیلاوێر وتارێکى پێشکه‌شکردو رایگه‌یاند: " هه‌رچه‌ند زۆر لێى دڵنیام، به‌ڵام ده‌ڵێم زوه‌و چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى کۆتاییم و سه‌رکه‌وتنه‌که‌مان راناگه‌یه‌نم". سه‌باره‌ت به‌ویلایه‌تى ئه‌ریزۆناش وتى:"یه‌که‌م کاندیدى دیموکراته‌کانم له‌دواى 24 ساڵ ئه‌و ویلایه‌ته به‌رینه‌وه، ده‌بمه یه‌که‌م دیموکراتیش دواى 28 ساڵ جۆرجیا ببه‌مه‌وه، له‌فیلادلفیاش سه‌رده‌که‌وم". جۆ بایدن له‌په‌یامه‌که‌یدا ئه‌وه‌شى ڕونکرده‌وه، ده‌توانێت بڵێت کورسى سه‌رۆکایه‌تیم کۆشکى سپى بردۆته‌وه، "له‌ئیداره‌که‌مدا کارده‌که‌م بۆ دانانى پلانێکى تۆکمه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى کۆرۆنا، کار بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى ئه‌مریکا ده‌که‌ین". چه‌ند خوله‌کێک دواى په‌یامه‌که‌ى بایدن، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئێستاى ئه‌مریکاو ڕکابه‌رى بایدن له‌توتیتێکدا وه‌ڵامى کاندیدى دیموکراته‌کانى دایه‌وه‌و نوسیویه‌تى:"بایدن به‌هه‌ڵه‌داچوه، چونکه واده‌زانێت سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه". تائێستا ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا یه‌کلانه‌بۆته‌وه‌و جۆ بایدنى کاندیدى دیموکراته‌کانى 264 کورسى نوێنه‌رانى به‌ده‌ستهێناوه‌و دۆناڵد تره‌مپیش 213 کورسى، هه‌ریه‌ک له‌ویلایه‌ته‌کانى (ئالاسکا، کارۆلیناو پێنسلڤانیا، نیڤادا، جۆرجیا)ش تائێستا ئه‌نجامى ده‌نگه‌کانیان یه‌کلانه‌بۆته‌وه، به‌ڵام له هه‌رسێ ویلایه‌تى(نیڤادا، جۆرجیا، پێنسلڤانیا) بایدن له‌پێشه‌وه‌یه.
هاوڵاتى یه‌کێتى ئه‌وروپا سزاکانى خۆیان به‌سه‌ر تورکیادا بۆ ساڵێکى دیکه درێژکرده‌وه که سه‌پێندراوه به‌سه‌ر دوو کاربه‌ده‌ستى باڵاى ئه‌نقه‌ره‌دا. سزاکانى یه‌کێتى ئه‌وروپا به‌سه‌ر دوو کاربه‌ده‌ستى باڵاى کۆمپانیاى نه‌وتى ده‌وڵه‌تى تورکیا سه‌پێندراون، ئه‌مه‌ش پاش به‌رده‌وامبوون و سوربونى ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ران به‌دواى گازى سروشتى له‌ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا. سزاکانى یه‌کێتى ئه‌وروپا تا 12/11/2021 به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مه‌ش تورکیاى نیگه‌ران کردووه‌و به‌رپرسانى وزه‌ى ئه‌نقه‌ره به‌مافى خۆیانى ده‌زانن به‌دواى گازى سروشتی‌دا بگه‌رێن.
هاوڵاتى عومه‌ر شێخموس سیاسه‌تمه‌دارى ناودارى کورد و یه‌کێک له ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى یه‌کێتیى هۆشدارى ده‌دات له خراپى ده‌ره‌نجامه‌کانى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆ. له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنى شه‌ڕى راگه‌یاندنى پارتى دیموکراتى کوردستان و پارتى کرێکارانى کوردستان، عومه‌ر شێخموس له رێى هه‌ژمارى خۆى له فه‌یسبووک کورته په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت: "شه‌ڕى ناوخۆ و براکوژی، ئه‌وپه‌ڕى بێ عه‌قڵییه". هه‌روه‌ها په‌یامه‌که‌شدا وه‌ک گوزارشت له خراپیى ده‌ره‌نجامى شه‌ڕى ناوخۆ، شێخموس کارکاتێرێکى دوو کوردى داناوه که وا ده‌رده‌که‌وێت به‌ره‌نگارى یه‌کتر بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له ئه‌گه‌رى به‌کارهێنانى ده‌مانچه‌که‌یان، به ده‌ستى خۆیان خۆیان ده‌کوژن.
هاوڵاتى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى ئه‌مریکا به‌رده‌وامه‌و جۆبایدن کاندیدى دیموکراته‌کان له هه‌رسێ ویلایه‌تى(نیڤادا، جۆرجیا، پێنسلڤانیا) به‌هه‌زاران ده‌نگ که‌وتووه‌ته پێش دۆناڵد تره‌مپى کاندیدى کۆمارییه‌کان. که‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مریکى له‌راپۆرته هه‌واڵێکیدا ئاماژه به سه‌رکه‌وتنه‌کانى جۆبایدن و کامالا هاریسى جێگرى ده‌کات بۆ گه‌یشتن به کۆشکى سپى. هه‌ریه‌ک له ویلایه‌ته‌کانى (نیڤادا، جۆرجیا، پێنسلڤانیا) بایدن به هه‌زاران ده‌نگ له‌پێشه‌وه‌یه و سه‌رکه‌وتنى یه‌کجارى نزیکبووته‌وه. که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر نانسى پیلۆسى، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که جۆبایدن زوو نازناوى سه‌رۆکى ئه‌مریکا وه‌رده‌گرێت. هاوکات، فرینى فۆرکه به‌سه‌ر ئاسمانى ماڵ و شوێنى حه‌وانه‌ى جۆبایدن قه‌ده‌غه کرا ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ى سه‌رکه‌وتنى جۆبایدنه بۆ گه‌یشتن به کۆشکى سپى.
هاوڵاتى نانسى پێلۆسی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا ده‌ڵێت:" جۆ بایدن، کاندیدى دیموکراته‌کان بۆ پۆستى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌باته‌وه‌و ده‌بێته 46ـه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مریکا". نانسى پێلۆسى نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی حیزبه‌که‌ی -دیموکراته‌کان- کردوه‌و داوا ده‌کات جارێکى دیکه پاڵپشتى بکه‌ن بۆئه‌وه‌ى بۆ دوو ساڵى دیکه ببێته‌وه به‌سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى وڵاته‌که‌ی. سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا ده‌ڵێت، بایدن ھه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌باته‌وه‌و ده‌بێته 46ـه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مریکا. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، زۆر به‌ئاشکراو رونى دیاره که جۆ بایدن‌و کامالا هاریس بردویانه‌ته‌وه‌و به‌ره‌و کۆشکى سپى هه‌نگاو ده‌نێن، " زۆرترن ده‌نگیان له‌مێژوى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکادا به‌ده‌ستهێناوه". جۆبایدن له ویلایه‌ته‌کانى(پێنسلڤانیاو جۆرجیا و نیڤادا) به هه‌زاران ده‌نگ که‌وتووه‌ته پێش دۆناڵد تره‌مپى کاندیدى کۆمارییه‌کان و سه‌رکه‌وتن بۆ کاندیده‌که‌ى دیموکراته‌کان نزیک بووته‌وه.
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له مه‌راسیمى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى د. نه‌جمه‌دین که‌ریم وتارێکى پێشکه‌ش کرد و رایگه‌یاند:" د. نه‌جمه‌دین به سه‌ربه‌رزى ژیا ئاشقى که‌رکوک بوو". نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان راشیگه‌یاند:" که‌سێکى و ئازا و بوێر بوو، له دواى ته‌واوکردنى خوێندن وه‌ک پزیشکێک په‌یوه‌ندى به شۆڕشه‌وه کردووه و جێگاى متمانه‌ى مه‌لا مسته‌فا بارزانى بووه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، د. نه‌جمه‌دین هه‌وڵى ده‌دا زۆرترین پشتیوانى بۆ خه‌ڵکى کوردستان له ئه‌مه‌ریکا به‌ده‌ستبهێنێت، "هاوکارى شانده‌کانى کوردى ده‌کرد تابه‌رپرسانى ئه‌مه‌ریکا ببینن". سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه د. نه‌جمه‌دین "ئاشقى که‌رکووک بوو، به ئه‌شقه‌وه و به‌و په‌ڕى دڵسۆزییه‌وه کارى بۆ که‌رکووک و که‌رکووکییه‌کان ده‌کرد. له ماوه‌ى پارێزگارییه‌که‌ی، زۆرترین بوژانه‌وه له که‌رکووک روویدا به کردنه‌وه‌ى قوتابخانه و بنکه‌ى ته‌ندروستى و گرنگیدان به رێگاوبان، ساڵانه چوار سه‌د پرۆژه‌ى له که‌رکووک جێبه‌جێ ده‌کرد". نێچیرڤان بارزانى پێشیوابوو د. نه‌جمه‌دین ده‌یزانى کێشه‌ى سه‌ره‌کى هه‌رێم و به‌غدا، که‌رکووکه، به‌داخه‌وه به‌هۆى جێبه‌جێنه‌کردنى مادده‌ى 140، کێشه‌کان ماونه‌ته‌وه. هاوکات، سه‌رۆکى هه‌رێم باسى له‌وه‌شکرد که "ده‌بێت کێشه‌ى که‌رکووک و ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان به‌شێوه‌یه‌کى ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌گه‌ر کێشه‌کان به چاره‌سه‌رنه‌کراوى بهێڵدرێنه‌وه، ئاڵۆزتر ده‌بن".
هاوڵاتى که‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مریکى بڵاویکرده‌وه، فڕین به‌سه‌ر ماڵى جۆ بایدن، کاندیدى دیموکراته‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌یه‌کى کاتى قه‌ده‌غه‌کرا. ئه‌م بڕیاره پاش سه‌رکه‌وتنه‌کانى جۆبایدن کاندیدى دیموکراته‌کان هاتووه به‌تایبه‌ت له ویلایه‌ته‌کانى(پێنسلڤانیا، جۆرجیا، نیڤادا) تا ژیانى پارێزراو بێت. پارتى دیموکراته‌کان خۆیان ئاماده کردووه بۆ گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات و کۆمارییه‌کان که کاندیده‌که‌یان دۆناڵد تره‌پ بووه رووبه‌رووى شکستى گه‌وره بونه‌ته‌وه. له‌چه‌ند کاتژمێرى داهاتوودا سه‌رکه‌وتنى جۆبایدن له ئه‌مریکا راده‌گه‌یه‌ندرێت به‌تایبه‌ت دواى ده‌رئه‌نجامه‌کانى ویلایه‌تى پێنسلڤانیا که 11 کورسى دیکه ده‌خاته سه‌ر 264 کورسییه‌که‌ى دیموکراته‌کان که پێویستى ته‌نها به‌شه‌ش کورسییه. چاوه‌روان ده‌کرێت دیموکراته‌کان به‌بردنه‌وه‌ى ویلایه‌ته‌کانى(پێنسلڤانیا، جۆرجیا، نیڤادا) 33 کورسى دیکه زیاد ببن و کورسییه‌کانى دیموکراته‌کان بگاته 297 کورسى.
هاوڵاتى ته‌رمى نه‌جمه‌دین که‌ریم، پارێزگارى پێشووى که‌رکوک له رێگه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه هه‌رێمى کوردستان و له پیرمام به‌خاک بسپێردرێت. ته‌رمى دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ده‌گوازرێته‌وه بۆ هاوینه‌هه‌وارى پیرمام و له رێوڕه‌سمێکى شایسته‌دا به ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانى سیاسى و حکومى و دانانى تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ى به‌خاک بسپێردرێت. نه‌جمه‌دین که‌ریم، پزیشکى نه‌شته‌رگه‌ریى ده‌ماخ بووه‌و پزیشکى مه‌لا مسته‌فا بووه‌و بۆ ماوه‌یه‌ک بووه ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و چه‌ند ساڵێک وه‌ک پارێزگارى که‌رکوک کارى کردووه. ئه‌و رۆژى (31ى تشرینى یه‌که‌م 2020)، له نه‌خۆشخانه‌ى "ئۆلنی" ویلایه‌تى "میریلاند" له ته‌مه‌نى (71) ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.
