شاناز حه‌سه‌ن مه‌لا ڕەعد ئۆمه‌ربلى کارگێرو وته‌بێژى لقى هه‌ولێرى یه‌کێتى زانایانى ئاینی رایگەیاند 191 زانای ئاینی تووشی کۆرۆنا بوون و 22 کەسیان گیانیان لەدەست داوە، راشیگەیاند کە ئەوانەی بەناوی ئاینەوە قسەیان کرد‌و وتیان وتیان موسوڵمان کۆرۆنا ناگرێ که‌سانى نابه‌رپرس بوون. ئەوەش لەکاتێکدایە لەسەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە هەندێک مەلا وتیان کۆرۆنا غەزەبی خوایە بۆ بێباوەڕان و موسوڵمان کۆرۆنا ناگرێت. مه‌لا ڕەعد ئۆمه‌ربلى کارگێرو وته‌بێژى لقى هه‌ولێرى یه‌کێتى زانایانى کوردستان له چاوپێکه‌تنێکدا له‌گه‌ڵ ھاوڵاتی باس لەوەدەکات 191 مامۆستاى ئاینى تووشی کۆرۆنا بوون 161 کەسیان چوونەتە نەخۆشخانە بەلام 31 کەسیان لە ماڵەوە ماونەتەوەو نەیانویستوە کەس بزانێ. هەروەها 22مامۆستای ئاینی گیانیان لە دەستداوە و 105 مامۆستا چاکبوونه‌ته‌وه، له‌کاتى ئێستادا 13 مامۆستاى ئاینى له نه‌خۆشخانه‌کاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن. ھاوڵاتی: له‌دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، چه‌ند مامۆستاى ئاینى توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون؟ چه‌ند که‌س گیانیان سپاردووه؟ مه‌لا ڕەعد ئۆمه‌ربلى: تا ئێستا ژماره‌ى مامۆستایانى ئایینى توشبووان و مردنیان به ڤایرۆسى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان 131 مامۆستاى ئاینى توشبون و 22مامۆستا مردون و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 105 مامۆستا چاکبوونه‌ته‌وه، له‌کاتى ئێستادا 13 مامۆستاى ئاینى له نه‌خۆشخانه‌کاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه« زیاتر له 60 مامۆستا ى تر که نه‌یانویستوه که‌س بزانێت یان دور له ڕاگه‌یاندنه‌کان چاره‌سه‌رى وه‌رگرتوه و له‌ماڵه‌وه ماونه‌ته‌وه له‌و کاته‌ى که توشى کۆرۆنا بون». ھاوڵاتی: له‌هه‌رێمى کوردستاندا چه‌ند مامۆستاى ئاینى هه‌یه؟ واته ئه‌وانه‌ى به ڕه‌سمى مۆڵه‌تیان هه‌یه و له‌لایه‌ن ئێوه‌وه ڕێگه‌پێدراون؟ مه‌لا ڕەعد ئۆمه‌ربلى: له هه‌رێمدا 2هه‌زار و 700 مامۆستاى ئاینى هه‌ن که به فه‌رمى مۆڵه‌تیان پێدراوه و موچه‌یان هه‌یه و به‌ده‌ر له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 800 مامۆستاى ئاینى هه‌یه که له‌مزگه‌وته‌کاندا به خۆبه‌خش کارده‌که‌ن و وتارى ئاینى پێشکه‌ش ده‌که‌ن. ھاوڵاتی: چه‌ند مزگه‌وت له سنورى هه‌رێمدا هه‌ن؟ به ژماره؟ مه‌لا ڕەعد ئۆمه‌ربلى: له‌هه‌رێمى کوردستاندا 5هه‌زار و 565 مزگه‌وت هه‌یه و هه‌مو ڕۆژانى هه‌ینیه‌ک له 3هه‌زار و 174 مرگه‌وتدا وتارى ئاینى پێشکه‌ش ده‌کرێت. ھاوڵاتی: ئایا مامۆستاى ئاینى هه‌یه بێ مۆڵه‌ت، له مزگه‌وته‌کاندا وتارى ئاینى بدات؟ مه‌لا ڕەعد ئۆمه‌ربلى: هیچ مه‌لایه‌ک به‌بێ ره‌زامه‌ندى ئه‌وقاف ناتوانێ وتار بدات به‌هیچ جۆرێک، چونکه وتار ان پێویستى به مۆڵه‌ت وه‌رگرتن هه‌یه و پێویسته ره‌زامه‌ندى وه‌ربگرێت له ئه‌وقاف ئه‌و کات ده‌توانێت مزگه‌وته‌که دیاریبکات و وتارى خۆى بدات. ھاوڵاتی: چ مه‌رجێک بۆ وه‌رگرتنى مه‌رجى مامۆستاى ئاینى هه‌یه؟ واته چ پێوه‌رێک هه‌یه؟ مه‌لا ڕەعد ئۆمه‌ربلى: ئه‌وه‌ى به‌فه‌رمى دامه‌زرابێت لاى ئێمه، ده‌بن ده‌بێ ده‌رچوى په‌یمانگاى ئیسلامى یان کۆلێژى شه‌ریعه بێت ئه‌و کات ده‌توانێت مۆڵه‌تى مامۆستاى ئاینى وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆبه‌خش بێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیکانى ئه‌وقاف ڕه‌وانه‌ى لقه کانى یه‌کێتى زانایانى ده‌که‌ن له‌وێش له لایه‌ن لیژنه‌یه‌کى تایبه‌ت تاقى کردنه‌وه‌ى شه‌فه‌وى ده‌کرێت بۆزانینى ئاستى زانست وئاستى ڕ‌ۆشنبیرى وشوێنى خوێندنى دواتر پشتگیرى ده‌کرێت و ره‌وانه‌ى ئه‌وقاف ده‌کرێت و له‌لایه‌ن ئه‌وقاف ڕێ‌و شوێنى یاساى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت به‌لێن نامه‌شى لێ وه‌رده‌گیرێ پابه‌ندبن به ڕێنمایه‌کانى یه‌کێتى زانایان. ھاوڵاتی: له‌ئێستادا کۆمه‌ڵێک مامۆستاى ئاینى هه‌ن مامۆستا بوون پێشتر له خوێندنگه‌کاندا به‌ڵام ئێستا مامۆستاى ئاینین؟ ئایا ئه‌مانه زۆر هه‌ن یان که‌من؟ مه‌لا ڕەعد ئۆمه‌ربلى: هه‌ندێک مامۆستا که‌پێشتر مامۆستاى قوتابخانه‌ى ئاینى بوون یان مامۆستا ى په‌یمانگا و کۆلێژى شه‌ریعه بون. هه‌ر مه‌لان بۆیه هه‌رکات بیانه‌وێ له ڕ‌وى شه‌رعیه‌وه کێشه‌ى نیه، یاخود هه‌ر له شوێنى خۆیان کارى خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و وتار خوێنى به خۆبه‌خش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه ئه‌وانه‌ش ئه‌و که‌سانه‌ن و هیچ کێشه‌یان نیه که وتار خوێن بن یان مامۆستا. ھاوڵاتی: کۆرۆنا که سه‌ره‌تا بڵاوبۆوه، هه‌ندێک مامۆستاى ئایینى وتیان کۆرۆنا غەزەبی خوایە بۆ بێباوەڕان و موسوڵمان تووشی نابێ، بەڵام دەیان مامۆستای ئاینی تووشبوون و گیانیان لە دەستداوە، ڕاى ئێوه چییه وه‌ک یه‌کێتى زانایان؟ مه‌لا ڕەعد ئۆمه‌ربلى: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى په‌یدابوونى ڤایروسى کۆرۆنا یه‌کێتى زانایان و ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا و ڕێکارى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنایان ڕاگه‌یاند تاگه‌یشته داخستنى مزگه‌وته‌کان بۆ پاراستنى ته‌ندروستى و گیانى موسلمان و کوردستان یه‌که‌م ولات بو له سه‌ر فه‌تواى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا مزگه‌وته‌کان داخران، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى وا پیشانیان دا که ئه‌م ڤایرۆسه توشى موسلمانان نابێت یان ناجێته مزگه‌وته‌کان ئه‌وانه هه‌ندێک که‌سى نابه‌رپرس بون بۆ مه‌رامى سیاسى ودژایه‌تیکردنى حکومه‌ت قسه‌کانیان کرد و به‌داخه‌وه هه‌ر خۆیان له‌م ڤایرۆسه مه‌ترسیه رزگاریان نه‌بو به‌و هۆیه‌وه‌ش جه‌ندین مامۆستا وئازیزانمان له‌ده‌ستدا.
شاناز حه‌سه‌ن لەپارێزگاى سلێمانى بڕیارى سزادانى نه‌به‌ستنى ماسک جێبه‌جێناکرێت «بەهۆی دۆخی دارایی خەڵکەوە» بەڵام له پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆک جێبه‌جێده‌کرێت ژماره‌یه‌ک هاوڵاتى سزادراون بە بڕی 50 هەزار دینار. فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى، لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «پێویسته حساب بۆ بارودۆخى دارایى خه‌ڵک بکرێت، چونکه خه‌ڵک پاره‌ى پێنیه و خه‌ڵک ماڵوێرانه ناکرێت سزادانیشى بێته سه‌ر». تائێستا کۆى گشتیى تووشبووان له هه‌رێمى کوردستان گه‌یشتووه‌ته 84 هه‌زار و 163 که‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش 52 هه‌زار و 496 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها 2 هه‌زار و 658 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. فه‌ره‌یدون عومه‌ر وه‌ک ئه‌ندامى ژورى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى پارێزگاى سلێمانیش جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه، له‌دانیشتنى ئاسایى خۆیاندا باسیان کردووه 50 هه‌زار دینار بۆ نه‌به‌ستنى ماسک «زۆره و گونجا و نیه«. وتیشى»پێویسته بکرێت به 20هه‌زار دینار ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ ته‌کسى و پاسه‌کان بێت، چونکه ئوتۆمبێلى تایبه‌تى که‌سه‌کان خزم و خێزانى یه‌کترن و له‌ماڵه‌وه‌ش هه‌ر پێکه‌وه‌ن، بۆیه پێویست ناکات ماسک به‌کاربهێنن». فه‌ره‌یدون عومه‌ر هەروەها وتی «بڕیاره‌که لە پارێزگاى سلێمانى تائێستا جێبه‌جێ ناکه‌ین، به‌ڵکو ئه‌وه ته‌نیا هەولێکە بۆ جێبه‌جێکردنى ڕێنماییه‌کان، بۆیه ئه‌وه‌نده‌ى مه‌به‌ست له‌ئه‌وه‌یه رێنماییه‌کان جێبه‌جێبکرێت ئه‌وه‌نده مه‌به‌ست وه‌رگرتنى پاره‌نییه«. له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناوه له جیهان و له‌هه‌رێمى کوردستاندا زۆر جه‌خت له جێبه‌جێکردنى ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌کان ده‌کرێته‌وه که گرنگترینیان به‌ستنى ماسک و ده‌ستکێش و دورکه‌وتنه‌وه‌یه له شوێنى قه‌ره‌باڵغه. به بڕیارێکى هاوبه‌شى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ماوه‌ى زیاتر له مانگێکه به‌ستى ماسک کراوه‌ته ناچاریى، که ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته ئیداره سه‌ربه‌خۆکانى پارێزگاکان بۆ دیاریکردنى نرخى سزاکانى ئه‌و که‌سانه‌ى که ماسک نابه‌ستن و له بازاڕ و شوێنه گشتیه‌کاندا هاتوچۆ ده‌که‌ن. قایمقامى هه‌ولێر، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه له پارێزگاى هه‌ولێر بڕیاره‌که جێبه‌جێکراوه و چه‌ندین که‌س غرامه کراوه که نرخه‌که‌ى به 20هه‌زار دینار دیاریکراوه. نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى هه‌ولێر، له لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «بریاره‌که جێبه‌جێده‌کرێت و پابه‌ندبونێکى باشیش هه‌یه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، بۆیه له‌ئێستادا که‌مترین که‌س ده‌بینرێت که ماسک نه‌به‌ستێت». بڕیاره‌که دراوه‌ته هه‌موو لایه‌نه‌کان وه‌ک پۆلیس و ئاسایش و شاره‌وانى و ته‌ندروستى. نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید وتی «ئامانجمان پاراستنى زیاترى هاوڵاتیانه، چونکه ژماره‌ى توشبوان به‌داخه‌وه زۆر به‌رزبۆته‌وه«. نرخى نه‌به‌ستنى ماسک بۆ شوێنه گشتیه‌کان به‌پێى گه‌وره و بچوکى شوێنه‌که به 150هه‌زار دینارەوه ده‌ست پێده‌کات بەرەو سەرەوە. له‌شکر حه‌مید، سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى وتی «که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆناوه لیژنه‌مان هه‌یه و ڕۆژانه سه‌ردانى شوێنه گشتیه‌کان و ریستۆرانت و کافێکان ده‌که‌ین، به‌پێى شوێنه‌که غرامه ده‌کرێن له‌سه‌ر نه‌به‌ستنى ماسک بۆ کارمه‌ندان و ئه‌وانه‌ش که دێنه ناو شوێنه‌که‌یانه‌وه«. هێمن سلێمان، به‌رپرسى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانى پۆلیسى دهۆک، له لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت» له‌پارێزگاى دهۆک یش زۆر که‌س سزادراوه به‌هۆى نه‌به‌ستنى ماسکه‌وه«. هه‌روه‌ها وتیشى «له‌ڕێگه‌ى تیمه‌کانمانه‌وه، هه‌ر که‌س ماسک نه‌به‌ستێت و له ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌وه بێت و له‌سه‌ر جاده بێت یاخود له شوێنه گشتیه‌کان سزا ده‌درێت و ڕاسته‌وخۆ 20هه‌زار دینارى لێوه‌رده‌گیرێت». به‌رپرسى راگه‌یاندنى پۆلیسى دهۆک جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه «هه‌ر که‌سێک ماسک نه‌به‌ستێت، 20هه‌زار دینار غرامه‌کراوه و زۆر که‌سیش هه‌بوه تا ئێستا». وەزارەتی تەندروستی ده‌سه‌ڵاتی داوەتەوە ئیداره سه‌ربه‌خۆکان بۆ جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌کان له‌ناویشیاندا بڕیارى نه‌به‌ستنى ماسک، که هه‌ر پارێزگایه‌ک خۆیان بڕیارى پێویست له‌باره‌یه‌وه ده‌ده‌ن». ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم، له لێدوانێکدا به ھاوڵاتی وت «نرخى غرامه‌که‌ش له‌لایه‌ن ئیداره سه‌ربه‌خۆکانه‌وه دیاریده‌کرێت و ده‌کرێت به‌پێى بارودۆخى دارایى خه‌ڵکى پارێزگاکه بگۆرێت».
ماردین نوره‌دین مسته‌فا کازمى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌چێته په‌رله‌مان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجام ده‌دات بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وت له‌سه‌ر بڕى ئه‌و قه‌رزه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى داواى کردووه بۆ پێدانى موچه‌و گه‌راندنه‌وه‌ى ئاواره‌کان و کۆبونى خۆراک. حکومه‌تى عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمى داواى له‌په‌رله‌مانى عێراق کردووه ره‌زامه‌ندى بده‌ن بۆ قه‌رزکردنى بڕى 41 تریلۆن دینار، به‌ڵام په‌رله‌مانى عێراق به‌و بڕه زۆره نارازییه. جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت:» په‌رله‌مانى عێراق کۆکه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ته‌نها 12 تریلۆن دینار ره‌زامه‌ندى بدرێته حکومه‌ته‌که‌ى کازمى بۆ ئه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق قه‌رزى بکات بۆ موچه‌و گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌کان و رووبه‌روبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا و کۆبونى خۆراک». هه‌روه‌ها وتیشى:» ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له په‌رله‌مانى عێراق لیژنه‌ى دارایى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى کۆبونه‌وه ده‌که‌ین و ئێمه باسى ته‌نها 12 تریلۆن دینار ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر کازمى زۆر پێ‌داگر بێت ده‌کرێته 15 تریلۆن دینار». ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که مسته‌فا کازمى له‌چه‌ند رۆژى رابردوو گفتوگۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى کردووه‌و 41 تریلۆن دیناره‌که‌ى که‌مکردووه‌ته‌وه بۆ 31 تریلۆن دینار که داواى ده‌کات، به‌ڵام په‌رله‌مانى عێراق به‌و بڕه نارازییه‌و رێگه ناده‌ن 15 تریلۆن دینار زیاتر قه‌رز بکرێت. به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى عێراق ژماره(136) هه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌ک نابێت چوار رۆژ به‌سه‌ریدا تێپه‌ر ببێت دواى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى و پێویسته په‌سه‌ند بکرێت. جه‌مال کۆچه‌ر، باسى له‌وه‌شکرد دواى ئه‌و کۆبونه‌وه‌که‌یان وه‌ک لیژنه‌ى دارایى له‌گه‌ڵ کازمى و رێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵیدا به‌زوترین کات ده‌خرێته به‌رنامه‌ى کاره‌وه‌و کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه په‌سه‌ند ده‌کرێت و ده‌ست ده‌کرێت به دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و له‌گه‌ڵیدا «حکومه‌تى عێراق 320 ملیار دیناره‌که ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات». راوێژکارێکى محه‌مه‌د حه‌لبوسى ده‌ڵێت ناکۆکى له‌نێوان په‌رله‌مان و حکومه‌تى عێراق هه‌یه له‌سه‌ر بڕى ئه‌و قه‌رزه‌ى کازمى داواى ده‌کات. ئه‌مین به‌کر، ڕاوێژکارى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به ھاوڵاتی وت»ناڕێکیه‌که له نێوان ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێ کردندایه، ده‌سه‌ڵاتى ته‌نفیزى داواى بڕی41 ترلیۆن دینار ده‌کات ئه‌و بڕه زۆر زۆره، له‌کاتێکدا ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان پێى وایه ئه‌و پاره زۆره ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى عێراق بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر تووشى قه‌رزارى بکات کاره‌ساتى ئابورى لێ ده‌که‌وێته‌وه بۆ ئاینده«. ئه‌مین به‌کر پێشیوابوو دوا جار هه‌ردووکیان ڕێکده‌که‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که بڕێک قه‌رز بکرێت، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نه‌بێت که حکومه‌ت داواى ده‌کات، وتیشى:» په‌رله‌مان سه‌ڵاحیاتى بڕى قه‌رزه‌که‌ى هه‌یه‌و دیارى ده‌کات نه‌ک حکومه‌تى عێراق». ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى ناردنى 320 ملیار دیناره‌که‌وه بۆ هه‌رێم ده‌ڵێت به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت تا رێکه‌وتنى پڕۆژه بودجه‌ى 2021. بێستون عادل، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی:» حکومه‌تى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ناردنى 320 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێم، که یاساى وه‌رگرتنى قه‌رز له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند کرا ئه‌و بڕه‌ش بۆ هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت». ناوبراو ره‌خنه‌ى له حکومه‌تى هه‌رێم ده‌گرێت و ده‌ڵێت:» حکومه‌تى هه‌رێم و سه‌رکردایه‌تى سیاسى کوردستان ته‌نها له‌کاتى گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى بودجه فراکسیۆنه کوردییه‌کانیان بیرده‌که‌وێته‌وه‌و ته‌نها کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى ده‌که‌ن، ده‌بوو دوو مانگ یا سێ مانگ جارێک سه‌رکردایه‌تى سیاسى کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کورد گفتوگۆ‌و راگۆرینه‌وه ئه‌ندام بده‌ن». ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که چه‌ندین جار داوایان له حزبه‌که‌یان کردووه که فراکسیۆنه کوردییه‌کان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بکرێت، وتى:» دوو خوله له په‌رله‌مانى عێراقم تا ئێستا سه‌رکردایه‌عتى سیاسى کوردستان کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى کورد نه‌کردووه، که وه‌فدى کوردیش دێته به‌غدا سه‌ردانى فراکسیۆنه کوردییه‌کان ناکه‌ن»
شاناز حه‌سه‌ن هاوبیر جه‌لال 24ساڵ له‌ماوه‌ى مانگێکدا کۆرۆنا سێ ئه‌ندامى خێزانه‌که‌ى برده‌وه، لەکاتێکدا کەسیان بە تەمەن نەبوون.. هاوبیر وتی «کۆرۆنا بووه نه‌هامه‌تى بۆ خێزانه‌که‌م، پشتى شکاندم». هاوبیر دایکى و باوکى و برا گه‌وره‌که‌ى به کۆرۆنا گیانیان سپاردووه، چیرۆکى توشبون و گیانله‌ده‌ستدانیان ده‌گێڕێته‌وه و به «نه‌هامه‌تى و کاره‌سات»بۆ خانه‌واده‌که‌ى باسى ده‌کات. سه‌ره‌تا دایکى هاوبیر توشى کۆرۆنا بوه که ته‌مه‌نى 48ساڵ بووه و زۆر به‌توندى توش ده‌بێت و له‌دواى مانه‌وه‌ى 20رۆژ له نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستداوه. باوکى هاوبیر ته‌مه‌نى 51ساڵ بوه و دواى سێ ڕۆژ له مردنى ژنه‌که‌ى پشکنینى کۆرۆناى بۆ ده‌کرێت ده‌رده‌که‌وێت هه‌ڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنایه، به‌ڵام دواى هه‌فته‌یه‌ک بارودۆخى تێکده‌چێت و شه‌وێک له ی‌ڕ په‌ستانى خوێنى زۆر داده‌به‌زێت و دواى ئه‌وه‌ى دووجار پلازماى خوێنى بۆ هه‌ڵده‌واسرێت دواجر دواى مانه‌وه‌ى 18رۆژ له‌نه‌خۆشخانه گیانى سپاردووه. هاوبیر وتى «ئێستاش تاساوم، چۆن ئه‌و ڤایرۆسه به جارێک ئه‌و دایک و باوکه پاڵه‌وانه‌ى له‌من برد». دایکى و باوکى هاوبیر هیچ نه‌خۆشیه‌کى دیکه‌یان نه‌بوه و براگه‌وره‌که‌ى هاوبیر، 38ساڵان بوه و زۆر خه‌مى دایکى و باوکى بوه هه‌موو رۆژێک سه‌ردانى کردون له‌نه‌خۆشخانه و ڤایرۆسه‌که‌ى بۆ گوازراوه‌ته‌وه، خۆشى ماوه‌ى ساڵێک له‌مه‌وپێش توشى شێرپه‌نجه‌ى سییه‌کان بوه و له‌ژێر چاره‌سه‌ریدا بوه. بۆیه نه‌یواینوه به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌که‌دا زاڵ بێت و به ماوه‌ى 6 ڕۆژ گیانى سپاردووه. هاوبیر 5 خوشک و برایه‌کى دیکه‌ى هه‌یه و ده‌ڵێت» ئێمه بێ باوک و دایک و برا گه‌وره ماینه‌وه، هیچ کات، بڕوام وانه‌بووه خێزانه به‌خته‌وه‌ره‌که‌م ئاوا وێران ببێت». ته‌ها ساڵح، 41 ساڵ، دایکى و زاوایه‌کیان به کۆرۆنا گیانى سپاردووه و وتى» دایکم دوو سێ ساڵ له‌مه‌وپێش کێشه‌ى سییه‌کانى هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه نه‌ببوه کێشه‌یه‌کى گه‌وره بۆى، به‌ڵام به ماوه‌یه‌کى که‌م دابکمى لێبردینه‌وه«. ئه‌م کوڕه باسى ئه‌وه‌ى کرد که خێزانه‌که‌ى به‌هۆى نه‌خۆشى باوکیه‌وه زۆر خه‌میان بوه توشى کۆرۆنا ببێت و بۆیه به دایکى و کوڕه‌کانى زۆر هه‌وڵیان داوه باوکى بپارێزن و توشى کۆرۆنا نه‌بێت، وتى «دایکى زۆر خزمه‌تى باوکى ده‌کرد، چونکه نه‌خۆش بوو ده‌مانویست به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک بیپارێزین، نه‌مانزانى خۆى به کۆرۆنا گیان له‌ه‌دستده‌دات». ته‌ها، باسى ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، سه‌ره‌تا دایکى ته‌ندروستى زۆر باش بووه و له پڕ ڕۆژێک ته‌ندروستى زۆر تێکده‌چێت و بارودۆخى مه‌ترسیدار ده‌بێت به‌هۆى کاریگه‌رى ڤایرۆسه‌که بۆ سه‌ر سیه‌کانى دڵى ده‌وه‌ستێت و گیان له‌ده‌ستده‌دات. ئه‌م پیاوه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد «دایکم ئه‌وه‌نده له‌ناوماندا بوو تا ئه‌و ڕۆژه‌ى که زانیمان کۆرۆنایه، به‌ڵام که‌سمان توش نه‌بوین بۆیه ئه‌وه گومانێکى گه‌وره بۆمان و نازانین به کۆرۆنا مردووه یان نا». ته‌ها ساڵح باسى زاواکه‌یانى کرد که باوکى دوو منداڵه و گه‌نج بووه و کاسبکار بوه، له‌ده‌ره‌وه توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوه و دواى مانه‌وه‌ى به 20 ڕۆژ له‌نه‌خۆشخانه گیانى سپاردووه. زاواکه‌ى ماڵى ته‌ها، هیچ نه‌خۆشیه‌کى دیکه‌ى نه‌بوه و پێشتر ته‌ندروستى زۆر باش بوه. ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «ناتوانین بڵین حاڵه‌تى مردن له‌ناو خێزانه‌کاندا که ده‌گاته دوو سێ که‌س نیه یاخود زۆره، چونکه تائێستا ئه‌وه‌مان به‌وردى دیارینه‌کردووه«. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه «زیاتر ئه‌و خێزانانه‌ن که زیاتر له که‌سێکیان نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه یان نه‌خۆشى سنگیان هه‌یه، بۆیه که یه‌کێکیان توشى کۆرۆنا ده‌بن بۆ ئه‌وانه‌ى دیکه‌ش ده‌گوازرێته‌وه و له ئه‌گه‌رى زۆردا چونکه نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن». ئاسۆ حه‌وێزى ئه‌وه‌شى دوپاتکرده‌وه «ئێستا له شه‌پۆلى دووه‌مى کۆرۆناداین و مه‌ترسیمان له‌سه‌ر زۆر زۆره‌ن بۆیه پێویسته خۆپارێزى تاکه‌که‌سى په‌یڕه‌و بکرێت». هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى، له لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «بێگومان زیاد بون و که‌مبونى حاڵه‌ته‌کانى توشبون به ڤایرۆسى کۆرۆنا، په‌یوه‌سته جێبه‌جێکردنى ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌کانه‌وه«. هه‌روه‌ها وتیشى «ده‌توانم بڵێم له شوێنه داخراوه‌کان و فه‌رمانگه و له‌که‌رتى تایبه‌تدا تا ئاستێکى باش په‌یڕه‌و کراوه و بۆیه کارگه‌رییه‌کى زۆر باشى هه‌بووه«. پارێزگارى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد» تاچه‌ند هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن، ئه‌وه‌نده به‌رهه‌مى زیاترى ده‌بێت».
هاوڵاتى چوار سه‌ربازى ئه‌مریکا به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبه‌وه له نێوان حه‌سه‌که‌و دێره‌زوور کوژراون. میدیاى ئاژانسى ساناى سورى بڵاویکرده‌وه که چوار سه‌ربازى ئه‌مریکا له گوندى (مه‌رکه‌ده) له‌سه‌ر رێگه‌ى حه‌سه‌که و دێرزوور کوژراون. ئاژانسه‌که پشتى به‌ستووه به سه‌رچاوه‌ى هاوڵاتیانى ده‌وروبه‌رى گوندى(مه‌رکه‌ده) که ئاگادارى رووداوه‌که بوون. ئه‌و ناوچه‌یه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتدایه‌و ئه‌مریکییه‌کان له‌و ناوچانه چاودێرى و پارێزگارى له‌بیره نه‌وتییه‌کان ده‌که‌ن. تا ئێستا به‌فه‌رمى وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا هیچ زانیارییه‌کى پشتراستنه‌کردووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى مه‌حمود سه‌نگاوى سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنى "سه‌رانه و سوڵحکردن بۆ پاره" روونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت:" کارى سه‌رانه و سوڵحکردن بۆ پاره، دوورن له ئه‌ده‌ب و په‌روه‌رده‌ى خۆم و کوڕه‌کانمه‌وه". له‌روونکردنه‌وه‌یه‌کیدا که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 8ى تشرینى دووه‌مى 2020، مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى بڵاویکرده‌وه تێیدا هاتووه "له ھه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا که‌سانى دزێو و داواکراو له یاسا بوونیان هه‌یه و کۆمه‌ڵگاى ئێمه‌ش به‌دوور نییه له‌م جۆره که‌سانه، بۆمان ڕوون بۆته‌وه که له ماوه‌ى ڕابردوودا ده‌ستێکى نادیار و چه‌ند که‌سێکى دزێو و هه‌لپه‌رست چه‌ندین کارى دزێو و نایاساییان دوور له هه‌موو داب و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به ناوى به‌نده و کوڕه‌کانمه‌وه (کاروان و گه‌رمیان) به‌رامبه‌ر خه‌ڵکى ئه‌نجامداوه". ده‌قى روونکردنه‌وه‌که: کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌فى کوردستان ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن و ناوه‌نده میدیاییه‌کان هاونیشتیمانیانى ئازیز، له ھه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا که‌سانى دزێو و داواکراو له یاسا بوونیان هه‌یه و کۆمه‌ڵگاى ئێمه‌ش به‌دوور نییه له‌م جۆره که‌سانه، بۆمان ڕوون بۆته‌وه که له ماوه‌ى ڕابردوودا ده‌ستێکى نادیار و چه‌ند که‌سێکى دزێو و هه‌لپه‌رست چه‌ندین کارى دزێو و نایاساییان دوور له هه‌موو داب و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به ناوى به‌نده و کوڕه‌کانمه‌وه (کاروان و گه‌رمیان) به‌رامبه‌ر خه‌ڵکى ئه‌نجامداوه، هه‌ر بۆیه به پێویستى ده‌زانین که به کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌فى کوردستانى ڕابگه‌ینین که کارى سه‌رانه و سوڵحکردن بۆ پاره، دوورن له ئه‌ده‌ب و په‌روه‌رده‌ى خۆم و کوڕه‌کانمه‌وه. هه‌ر بۆیه داواکارم له هاونیشتیمانیانى ئازیز به‌ئاگا بن و له ئه‌گه‌رى ڕوودانى هه‌ر کارێکى نایاسایى به‌رامبه‌ریان، لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئاگادار بکه‌نه‌وه بۆ ئیجرائاتى یاسایى و له ئه‌گه‌رى به‌کارهێنانى ناوى ئێمه‌دا بۆ هه‌ر جۆرێک له‌و کارانه که مه‌به‌ست لێى ناشرینکردن و ناوزڕاندنمانه، په‌یوه‌ندى بکه‌ن به نوسینگه‌که‌مه‌وه به ژماره ته‌له‌فۆنى (٠٧٧٠١٥٢٣٥٨٨). مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى (ی.ن.ک) ٢٠٢٠/١١/٨
هاوڵاتى دۆناڵد تره‌مپ، کاندیدى کۆمارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا ره‌خنه‌ى توندى له ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن گرت و دیموکراته‌کانى به "دزین"ى ده‌نگه‌کانى ناوبرد. دۆناڵد تره‌مپ، کاندیدى کۆمارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا له‌په‌یامێکدا که‌له‌ڕێگه‌ى په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له تویته‌ر بڵاویکرده‌وه باسى له‌وه‌کردوه، ئه‌و دڵنیایه که دیموکراته‌کان ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان "دزیوه و هه‌ڵبژردنێکى دزراوه به‌ڕێوه‌چووه"، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌نجامى کۆتایى هه‌ڵبژاردنه‌که په‌سه‌ند ناکه‌ن"، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى زاواکه‌ى و خێزانى تره‌مپ داوایان لێکردووه دان به‌شکسته‌که‌یدا بنێت. هاوکات تره‌مپ نوسیویه‌تى:" ده‌بێت چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌که بکه‌ن چونکه ئه‌وه‌ى سه‌رۆک دیارى ده‌کات ده‌نگه یاسییه‌کانن، نه‌ک راگه‌یاندنه‌کان، بۆیه تیمه یاساییه‌که‌م له‌ئێستادا ئاماده‌کارى ده‌که‌ن بۆ کۆکردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى که ده‌یسه‌لمنێنن "ته‌زویر کراوه له ویلایه‌تێکى وه‌ک پێنسلڤانیا به‌نمونه".
هاوڵاتى به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى لیره به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى، ئه‌مشه‌و میدیاکانى تورکیا بڵاویانکرده‌وه که بێرات ئاڵبایراک، وه‌زیرى دارایى و گه‌نجینه‌ى تورکیا ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه‌ته‌وه. به‌پێى میدیاکانى تورکیا، بێرات ئاڵبایراک، وه‌زیرى دارایى و گه‌نجینه‌ى تورکیا هۆکارى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى گێڕاوه‌ته‌وه بۆ خراپى بارى ته‌ندروستى و رایگه‌یاند،"به‌هۆى خراپى بارى ته‌ندروستیمه‌وه ناتوانم له کاره‌کانم به‌رده‌وام بم". به‌ڵام به‌شێکى دیکه له میدیاکانى تورکیا ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه دابه‌زینى به‌هاى لیره به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى واى کردووه ئه‌و وه‌زیره ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه. دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندى تورکیاى لابرد‌و که‌سێکى دیکه‌ى له‌شوێنه‌که‌ى دانا که سه‌رپه‌رشتى بودجه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى کردووه. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌وه، به‌رپرسانى دیکه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى ئه‌ردۆغان گۆرانکاریان به‌سه‌ردا بێت.
هاوڵاتى کۆنگرێسى ئه‌مریکا، له 100 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیران و 438 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێکهاتووه‌و تا ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ى یه‌کلابووه‌ته‌وه پارتى دیموکراته‌کان له‌پێشه‌وه‌ن. له‌کۆى 438 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا به‌پێى که‌ناڵى نیۆرک تایمز، دیموکراته‌کان 215 کورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیان بردووه‌ته‌وه‌و کۆمارییه‌کان 196 له ده‌نگه جیاکراوه‌کان، به‌ڵام هێشتا 27 کورسى ماوه یه‌کلاببێته‌وه له‌نێوانیاندا. هه‌روه‌ها له‌کۆى 100 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیران، دیموکراته‌کان 48 کورسى و کۆمارییه‌کان 48 و هێشتا چوار کورسى ماوه یه‌کلاببێته‌وه له‌نێوانیاندا. له‌ئێستادا له‌ئه‌نجومه‌نى پیران دیموکراته‌کان 47 کورسى و کۆمارییه‌کان 53 کورسیان هه‌یه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا دیموکراته‌کان کورسییه‌کیان بۆ زیاد بووه‌و ئه‌گه‌ر دوو کورسى دیکه ببه‌نه‌وه زۆرینه به‌ده‌ست ده‌هێنن، به‌و پێیه‌ى کامالا هاریس، جێگرى سه‌رۆک وه‌ک سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پیران ده‌ستبه‌کار ده‌بێت و ده‌بنه زۆرینه به 51 کورسى. به‌پێى که‌ناڵى ڤۆکس نیوز و سى ئێن ئێنى ئه‌مریکى، دیموکراته‌کان سه‌دا سه‌د کورسییه‌کانیان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له کۆمارییه‌کان زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌نجومه‌نى پیران روون نه‌بۆته‌وه هه‌رچه‌نده باس له‌پێشکه‌وتنى ده‌نگى کاندیدى دیموکراته‌کان ده‌کرێت. دوێنێ شه‌ممه 7ى تشرینى دووه‌مى 2020، میدیاکانى ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتى جۆبایدن و کامالا هاریس بۆ سه‌رۆک و جێگرى ئه‌مریکا راگه‌یاند و شکستى دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کان خرایه‌روو.
ماردین نورەدین محەمەد ئازاد، تەمەن (21) ساڵ ، کە لەیاری ئاسن تەواو دەبێت و دەگەڕێتەوە برجنێکی بێ رۆن دەخوات یان خواردنێک کە بەدووگی ئاژەڵ دروستکرابێت. محەمەد ئازاد وتی «من هەرگیز زەیت و رۆن ناخۆم، بەڵام رۆژانە دوو کەوچک زەیتی زەیتون بەکاردەهێنم لەهەموو چوونە دەرەوەکانیشمدا ئەو خواردنەی دەیخۆم دەبێت بە دووگ ئامادەکرابێت». محەمەد بڕیاریداوە ئەگەر وازیشی لەیاری لەشجوانی هێنا نەگەڕێتەوە سەر خواردنی رۆن و چەوری. ئەم گەنجە لەو شوێنانەوە فیر بووە کەیاری ئاسنی تێدادەکات، هەروەها گوێی بۆ پزیشکە پسپۆڕەکانیش گرتووە. محەمەد بە هاوڵاتى وت «دووگ زۆر تەندروستە، بەڵام بەڕادەیەکی زۆر نا، ئەگەر کۆرسێکی خواردن لای مامۆستایەکی لەشجوانی یان دکتۆرێکی خۆراکی، جگە لە زەیتی زەیتون، ئەوا هەمووی دووگت بۆ دەنووسێ، بەڵام بەڕێژەیەکی کەم». لەو شوێنەی یاری ئاسنی تێدادەکات پێیان وتووە «زەیت تەندروست نیە، لەبەرئەوەی هەمووی ماددەی حافیزەو پیسە». هەروەها پێیان وتووە ئەگەر بیر لەزەیتی گوڵەبەڕۆژە بکاتەوە بە (2 تا 3) کیلۆ ئینجا دەبەیەک زەیت دروستدەکات، ئەوە لەکاتێکدایە نرخی یەک کیلۆ گوڵەبەڕۆژە بەکاڵی بە دوو هەزارو (٥٠٠) دینار یا (٣) هەزار دینارە. بەبڕوای ئەو یەک لیتر زەیت پیویستی بە (٣) کیلۆ گولەبەڕۆژە دەبێت، بەپێی هەژماردنەکەی خۆی پێویستی بەحەوت هەزار دینار زیاترە، لەکاتێکدا نرخی دەبەیەکی یەک لیتری زەیت هەزارو (٥٠٠) دینارە. ئەگەرچی نرخی دووگەکە بەراورد بەزەیتەکە گرانترە، بەڵام ئەمە وای نەکردووە کە محەمەد ئازاد دەستبەرداری دووگەکە بێت، چونکە ئەو تەندروستیی خۆی بەلاوە گرنگترە. نرخی دووگ لەبازاڕدا بۆ هەر کیلۆیەک نزیکەی پێنج هەزار دینارە، کەئەوەش دوو هێندە زیاترە بەراورد بەنرخی زەیت و رۆنی بەستوو، هەروەها بەراورد بەگۆشتی سوور سێ هێندە نرخەکەی کەمترە. محەمەد ئەحمەد گۆشتفرۆشێکی شاری سلێمانییە بە هاوڵاتى وت «لە ئێستادا زۆر کەسی ئاوا دێتە لامان کە دووگ دەبەن لەجیاتی رۆن و زەیت بەکاریدەهێنن، لەبەرئەوەی تەندروستترە، هەندێک کەسیش هەیە کە بۆ دابەزاندنی کێش بەکاریدەهێنن، خۆشمان لە دوکان تا ئێستا هەر ئەوەمان بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی خواردن رۆن و زەیت بەکارناهێنین». وتیشی «رەنگە دووگ بەهۆی نرخەکەیەوە بێت خەڵک تۆزێ نەیکڕێ، لەوانەیە لە کیلۆیەکدا نیو دەبە زەیتی تیا دەربچێت، بەڵام خەڵک زۆر دێت بۆلامان دووگ دەبەن بۆ ئەوەی لەجیاتی زەیت و رۆن بەکاری بهێنن». دووگ ئەو چەورییەیە لەمەڕەوە سەرچاوە دەگرێت، سەرچاوەیەکی زۆری وزەی تێدایە، لەڕوی پێکهاتەوە جیاوازە لەڕۆنی رووەکی، لەبەرئەوەی هەندێک ڤیتامینی تێدایە لەڕۆنی رووەکیدا نیە، بەتایبەتی ئەوانەی چەوری دەتوێننەوە، زۆربەی تووێژینەوەکان ئەوە دەسەلمێنن کە سوودی زۆرترە لەزیانەکانی، بەڵام بۆ دوورکەوتنەوە لەزیانەکانی دەبێت بەزانستییانە بەکاربهێنرێت. لەگەڵ ئەوەشدا دووگ دوورە لەو زیانانەی کە لەزەیتدا هەیە، بۆ نموونە ئەگەر زەیت لەپلەی گەرمی بەرزدا شتی پێ سوربکرێتەوە دووچاری کرداری ئۆکسان دەبێت، بەڵام دووگ هەرچەندە پلەی گەرمییشی بەرزبێت و شتی پی سووربکرێتەوە، دووچاری کرداری ئۆکسان نابێت. لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک بە‌هاوڵاتى وت «رۆنی رووەکی بەپلەی گەرمی و بە شێ ئۆکسان تێیدا روودەدات، ئەویش کاریگەری خراپی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ». باسی لەوەشکرد کە دووگ دەوڵەمەندە بەکۆمەڵێک ڤیتامینی وەک K وD و Eو هەروەها بەسوودە بۆ چارەسەرکردنی هەوکردن و بۆ بەهێزی قژو پیست باشەو ئەندامەکانی جەستە بەهێز دەکات و خوێنبەرەکان نەرم دەکات و سیستمی بەرگری لەش بەهێزو چالاک دەکات و بۆ ئازاری جومگەکان باشە. هەروەها وتی «دووگ کۆمەڵێک سوودی خۆی هەیە، بەڵام دەبێت ئەویش لەسنوری خۆیدا بەکاربهێنرێت، هەموو شتێک کام خۆراکەی باشە کەڕێژەی زیاد لەپێویستی خۆی بەکارهێنرا بەدڵنیاییەوە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستی». هەندێکی تر دووگ دەخۆن لە سیستمی خۆراکی کیتۆ، ئەم سیستمە پشت بەچەوری و پڕۆتین دەبەستێت و کاربۆهیدرات ناخورێت، کەبریتین لەشەکرو برنج و نان و پەتاتەو میوە، واتە هیچ نیشاستەو شیرینیەک کەبریتین لەکاربۆهیدرات لەم سیستمەدا ناخورێت، تەنها چەوری و پڕۆتین لەبەری وزەی کاربۆهیدراتەکانن، ئەم سیستمە زیاتر بۆ ئەوانەیە کەدەیانەوێت خۆیان لاوازبکەن لەم سیستمەدا دووگ بەڕێژەیەکی زیاتر دەخورێت بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەی وزە لەبری کاربۆهیدرات. لەشکر حەمید وتی «ئەگەر بێت‌و دووگ زیاد لەحەدی خۆی بەکاربهێنرێت کاریگەری خراپی دەبێت لەجیاتی کاریگەری باش، چونکە رێژەیەکی زۆر کالۆری تێدایە، هەر (100) گرامێک لە دووگەکە (900) کالۆری حەراری تێدایە، ئەمەش دەبێتەهۆی زیادبوونی کێش، زیادبوونی کێشیش دەبێتەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ، پەستانی خوێن، جەڵدەی مێشک، هەوکردنی جومگەکان، نەخۆشی شەکرە، ئەمانەش زیانی تەندروستییان هەیە، بۆیە دەبێت لەسنوری خۆیدا بخورێت، نابێت بڵێین دووگ سوودی زۆرە ئیتر بەڕێژەی زۆر بخورێت». میهرەبان عەبدول، (23) ساڵ یەکێکە لەو کەسانەی کە بۆ دروستکردنی خواردن دووگ بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی خواردن، بەڵام لەگەڵ زەیت یان رۆنی بەستوو تێکەڵی دەکات، چونکە پێیوایە زۆر بەکاری بێنێت زەرەری بۆی هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا میهرەبان بەدڵنایی زۆرەوە بەکاری دێنێت، چونکە دەڵێت نازانێت زەیتەکە چۆن دروستدەکرێت. میهرەبان بە هاوڵاتى وت «دووگ وەک زەیت نیە، کەس نازانێت چۆن دروستدەکرێت، بە حساب رۆنی گوڵەبەڕۆژەیەو نرخیکی زۆر هەرزانی هەیە کە واش نیە، هەر لەوە دەردەکەوێت کە دەچێتە سەر تەباغەکە لێی نابێتەوە، وەک چەوری ئاسایی نیە، بۆیە خەڵک ئێستا یان دووگ یان رۆنی بەستو بەکاردەهێنێت، بەکارهێنانی زەیت کەم بووەتەوە». وتیشی «دووگ بەپێی پێویستی دەیکڕین، ئەگەر چەند بمێنێتەوە لەموجەمیدەشدا تێک ناچێت، هەر لەکۆنەوە خەڵک ئەوکاتە ئەم زەیت و رۆنە نەبووە هەر ئەو شتە سروشتییانەیان بەکارهێناوە بۆیە نەخۆشی کەم بوو، ئێستا لەوەتەی خەڵک رووی کردووەتە ئەم زەیت و رۆنە نەخۆشی زۆر بووە وەک شێرپەنجەو چەوری خوێن». سەبارەت بەبەکارهێنانی زەیت لەخۆراکدا، لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک بە هاوڵاتى وت «ئەو زەیتانەی راستەوخۆ لەچەوری رووەکی دروستدەکرێت ئەگەر بەڕێژەی دیاریکراو بخورێت کاریگەریی خراپی نابێت بۆ سەر تەندروستی. وتیشی «هاووڵاتیان لەئێستادا گومانیان لەو زەیتانە هەیە کە لەبازاڕدا هەیە، بەڵام لەهەمان کاتدا زەیتی کوالێتی بەرز هەیە لەبازاڕەکاندا، هەمانە بەرهەمی خۆماڵیشە راستەوخۆ لەگوڵە بەڕۆژە دروستدەکرێت». وتیشی «دوای ئەوەی زەیت خواردنی پێ سوورکرایەوەو سارد کرایەوە، پێویستە بەکارنەهێنرێتەوە، ئەگەر جارێکی دیکە بەکارهێنرایەوە کرداری ئۆکسان دروستدەکات، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤ، بەتێپەڕینی کات لەسەر بۆرییەکانی خوێن دەنیشێت و دەبێتەهۆی نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەک شێرپەنجە». هەروەها وتی «هەندێک زەیت هەیە ئەوندە کوالێتیەکەی نزمە لەکاتی بەکارهێنان خانمان هەستیپێدەکەن، کە بەجۆرێک بەتەباغەکەوە دەنووسێت بە شتنیش لێی نابێتەوە، بەدڵنیاییەوە ئەو زەیتانە کوالێتی باش نیە، کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤ و لەناو بۆریەکانی خوێن دەنیشێت و دەبێتەهۆی گیرانی بۆریەکانی خوێن،هەروەها دەبێتەهۆی جەڵدە و نەخۆشییە دڕێژخایەنەکانی وەک شێرپەنجە، هیچیش وەک زەیت نیە لەبەرئەوەی رۆژانە بەکاری دەهێنین».
هاوڵاتى کامالا هاریس جێگرى هه‌ڵبژێردراوى سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: ''یه‌که‌م ژنم که پۆستى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا وه‌رده‌گرم، به‌ڵام کۆتا ژنیش نابێت''. دواى راگه‌یاندنى سه‌رکه‌وتنى جۆ بایدن و کامالا هاریس وه‌ک سه‌رۆک و جێگرى ئه‌مریکا، هاریس له‌ویلایه‌تى دیلاوێر وتارێکى پێشکه‌شکرد و تێیدا سوپاسى گه‌لى ئه‌مریکاى کرد بۆ هه‌ڵبژاردنیان و رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنى ئه‌وان هه‌ڵبژاردنى دیموکراسى و ده‌نگدان بوه به ئاینده‌ى وڵاته‌که‌یان. هه‌روه‌ها هاریس راشیگه‌یاند:" دیموکراسى له‌ئه‌مریکادا ته‌نها قسه نیه به‌ڵکو کرداره و ئه‌وان ئاسته‌نگى و ئاڵه‌نگارى قورسیان روبه‌ڕوده‌بێته‌وه، به‌ڵام دیموکراسى ده‌پارێزن چونکه چێژى لێوه‌رده‌گرن". هاوکات، راشیگه‌یاند:"دیموکراسى به‌ئاسانى گه‌ره‌نتى ناکرێت، به‌ڵکو ئامانجێکه ده‌بێت به‌رده‌وام له‌پێناویدا تێ‌بکۆشین". دواى بردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى ویلایه‌تى پێنسلڤانیا و نیڤادا و مسۆگه‌رکردنى 290 کورسی، جۆ بایدن وه‌ک براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌که دیاریکراو ده‌بێته 46 هه‌مین سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا.
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پیرۆزبایى له جۆ بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا ده‌کات و داواى کارى هاوبه‌ش و به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌کات. نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌یامێکدا که به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا بڵاویکرده‌وه، رایگه‌یاند له دڵه‌وه پیرۆزبایى له جۆ بایدن سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا و جێگره‌که‌ى کامال هاریس ده‌که‌م. سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان خوازیاریشه کاربکه‌ن تا هاوبه‌شى و په‌یوه‌ندییه‌کانیان به‌هێز بکه‌ن. شه‌وى رابردوو سه‌رکه‌وتنى جۆ بایدن به سه‌رۆکى ئه‌مریکا و بردنه‌وه‌ى له دۆناڵد تره‌مپ راگه‌یه‌نرا، به‌وبۆنه‌یه‌وه به‌یانى ئه‌مڕۆ بایدن قسه‌ى بۆ گه‌لى ئه‌مریکا کرد. پێشتریش لایه‌نه حزبى و حکومییه‌کانى باشورى کوردستان و رۆژئاڤاى کوردستان په‌یامى پیرۆزبایى خۆیان گه‌یانده جۆ بایدن سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا به‌بۆنه‌ى سه‌رکه‌وتنیه‌وه. بادین به دۆستى کورد ناسراوه و پێشتریش له لێدوانه‌کانیدا پشتیوانى رۆژئاڤاى کوردستانى کردووه، دژایه‌تى خۆى بۆ هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر کوردانى رۆژئاڤا ده‌ربڕیوه.
هاوڵاتى هیلارى کلنتۆنى رکابه‌رى هه‌ڵبژاردنى 2016 که به‌رانبه‌ر دۆناڵد تره‌مپ دۆراندى، بۆ بردنه‌وه‌ى بایدن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌ڵێت:" سوپاس بۆ هه‌مووان (تره‌مپ)مان له‌کۆڵ بوویه‌وه". هیلارى کلتۆن، له لاپه‌ره‌ى تویته‌رى خۆى نوسیویه‌تى:"ده‌نگده‌ران قسه‌ى خۆیان کرد‌و جۆبایدن و کاملا هاریس هه‌ڵبژارد بۆ سه‌رۆک و جێگر". هه‌روه‌ها نوسویه‌تى:" ئه‌مه بلیتێکى مێژووییه، لاپه‌ره‌یه‌کى نوێیه بۆ ئه‌مریکا و تره‌مپان له‌کۆڵ بوویه‌وه". هاوکات هیلارى نوسویه‌تى:" سوپاس بۆ هه‌مووان تا ئه‌مه رووبدات به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌موومان پێکه‌وه". هیلارى کلینتۆن له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى له ساڵى 2016 کاندیدى دیموکراته‌کان بوو به‌رانبه‌ر دۆناڵد تره‌مپى کاندیدى کۆمارییه‌کان، تره‌مپ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى برده‌وه.
هاوڵاتى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان په‌یامَکى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى جۆ بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا کرد و رایگه‌یاند:" هیوادارم جیهان ئاشتى و خۆشگوزه‌رانى زیاتر به‌خۆوه ببینێت". ئه‌مشه‌و مه‌سعود بارزانى له تویتێکدا له هه‌ژمارى تابه‌تى خۆى نوسیویه‌تی:"هاورێکه‌م جۆ بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراو پڕبه‌دڵ پیرۆزباییتان لێده‌که‌م بۆ سه‌رکه‌وتنتان، هیوادارم جیهانى ئازاد به‌رابه‌رایه‌تى ئێوه ئاشتى و خۆشگوزه‌رانى زیاتر به‌خۆوه ببینێت". ئه‌مشه‌و به ده‌نگى 290 کورسی، جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان به‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپى کاندیدى کۆماریه‌کانى رکابه‌ریدا سه‌رکه‌وت و پۆستى سه‌رۆکایه‌تى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکاى برده‌وه.
هاوڵاتى محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان، له‌دواى سه‌رکه‌وتنى جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" به ئومێدى درێژه‌دان به هه‌ماهه‌نگیى به‌هێزى نێوان کورد و ئه‌مریکا". محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی، "پیرۆزبایى له جۆ بایدن ده‌که‌م به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى وه‌ک سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا، به‌ئومێدى به ئومێدى درێژه‌دان به هه‌ماهه‌نگیى به‌هێزى نێوان کورد و ئه‌مریکاین". پێشتر، محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود رایگه‌یاندبوو" مژده‌ى سه‌رکه‌وتنى بایدنتان ئه‌ده‌مێ، چونکه تره‌مپ هۆکارى زیاتر له 200 هه‌زار قوربانى و نۆ ملیۆن توشبوى کۆرۆنایه له ئه‌مریکا و قوربانییه‌کانى داگیرکردنى کوردستانى ڕۆژئاوا و که‌رکوک و به‌شێکى زۆرى کوردستانى باشور". ئه‌مشه‌و سه‌رکه‌وتنى جۆ بایدنى کاندیدى دیموکراته‌کان له هه‌ڵبژاردنى ئه‌مریکا و شکستى دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆماریه‌کان راگه‌یه‌ندرا.
