هاوڵاتى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى ئه‌مریکا به‌رده‌وامه‌و جۆبایدن کاندیدى دیموکراته‌کان له هه‌رسێ ویلایه‌تى(نیڤادا، جۆرجیا، پێنسلڤانیا) به‌هه‌زاران ده‌نگ که‌وتووه‌ته پێش دۆناڵد تره‌مپى کاندیدى کۆمارییه‌کان. که‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مریکى له‌راپۆرته هه‌واڵێکیدا ئاماژه به سه‌رکه‌وتنه‌کانى جۆبایدن و کامالا هاریسى جێگرى ده‌کات بۆ گه‌یشتن به کۆشکى سپى. هه‌ریه‌ک له ویلایه‌ته‌کانى (نیڤادا، جۆرجیا، پێنسلڤانیا) بایدن به هه‌زاران ده‌نگ له‌پێشه‌وه‌یه و سه‌رکه‌وتنى یه‌کجارى نزیکبووته‌وه. که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر نانسى پیلۆسى، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که جۆبایدن زوو نازناوى سه‌رۆکى ئه‌مریکا وه‌رده‌گرێت. هاوکات، فرینى فۆرکه به‌سه‌ر ئاسمانى ماڵ و شوێنى حه‌وانه‌ى جۆبایدن قه‌ده‌غه کرا ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ى سه‌رکه‌وتنى جۆبایدنه بۆ گه‌یشتن به کۆشکى سپى.
هاوڵاتى نانسى پێلۆسی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا ده‌ڵێت:" جۆ بایدن، کاندیدى دیموکراته‌کان بۆ پۆستى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌باته‌وه‌و ده‌بێته 46ـه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مریکا". نانسى پێلۆسى نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی حیزبه‌که‌ی -دیموکراته‌کان- کردوه‌و داوا ده‌کات جارێکى دیکه پاڵپشتى بکه‌ن بۆئه‌وه‌ى بۆ دوو ساڵى دیکه ببێته‌وه به‌سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى وڵاته‌که‌ی. سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا ده‌ڵێت، بایدن ھه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌باته‌وه‌و ده‌بێته 46ـه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مریکا. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، زۆر به‌ئاشکراو رونى دیاره که جۆ بایدن‌و کامالا هاریس بردویانه‌ته‌وه‌و به‌ره‌و کۆشکى سپى هه‌نگاو ده‌نێن، " زۆرترن ده‌نگیان له‌مێژوى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکادا به‌ده‌ستهێناوه". جۆبایدن له ویلایه‌ته‌کانى(پێنسلڤانیاو جۆرجیا و نیڤادا) به هه‌زاران ده‌نگ که‌وتووه‌ته پێش دۆناڵد تره‌مپى کاندیدى کۆمارییه‌کان و سه‌رکه‌وتن بۆ کاندیده‌که‌ى دیموکراته‌کان نزیک بووته‌وه.
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له مه‌راسیمى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى د. نه‌جمه‌دین که‌ریم وتارێکى پێشکه‌ش کرد و رایگه‌یاند:" د. نه‌جمه‌دین به سه‌ربه‌رزى ژیا ئاشقى که‌رکوک بوو". نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان راشیگه‌یاند:" که‌سێکى و ئازا و بوێر بوو، له دواى ته‌واوکردنى خوێندن وه‌ک پزیشکێک په‌یوه‌ندى به شۆڕشه‌وه کردووه و جێگاى متمانه‌ى مه‌لا مسته‌فا بارزانى بووه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، د. نه‌جمه‌دین هه‌وڵى ده‌دا زۆرترین پشتیوانى بۆ خه‌ڵکى کوردستان له ئه‌مه‌ریکا به‌ده‌ستبهێنێت، "هاوکارى شانده‌کانى کوردى ده‌کرد تابه‌رپرسانى ئه‌مه‌ریکا ببینن". سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه د. نه‌جمه‌دین "ئاشقى که‌رکووک بوو، به ئه‌شقه‌وه و به‌و په‌ڕى دڵسۆزییه‌وه کارى بۆ که‌رکووک و که‌رکووکییه‌کان ده‌کرد. له ماوه‌ى پارێزگارییه‌که‌ی، زۆرترین بوژانه‌وه له که‌رکووک روویدا به کردنه‌وه‌ى قوتابخانه و بنکه‌ى ته‌ندروستى و گرنگیدان به رێگاوبان، ساڵانه چوار سه‌د پرۆژه‌ى له که‌رکووک جێبه‌جێ ده‌کرد". نێچیرڤان بارزانى پێشیوابوو د. نه‌جمه‌دین ده‌یزانى کێشه‌ى سه‌ره‌کى هه‌رێم و به‌غدا، که‌رکووکه، به‌داخه‌وه به‌هۆى جێبه‌جێنه‌کردنى مادده‌ى 140، کێشه‌کان ماونه‌ته‌وه. هاوکات، سه‌رۆکى هه‌رێم باسى له‌وه‌شکرد که "ده‌بێت کێشه‌ى که‌رکووک و ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان به‌شێوه‌یه‌کى ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌گه‌ر کێشه‌کان به چاره‌سه‌رنه‌کراوى بهێڵدرێنه‌وه، ئاڵۆزتر ده‌بن".
هاوڵاتى که‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مریکى بڵاویکرده‌وه، فڕین به‌سه‌ر ماڵى جۆ بایدن، کاندیدى دیموکراته‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌یه‌کى کاتى قه‌ده‌غه‌کرا. ئه‌م بڕیاره پاش سه‌رکه‌وتنه‌کانى جۆبایدن کاندیدى دیموکراته‌کان هاتووه به‌تایبه‌ت له ویلایه‌ته‌کانى(پێنسلڤانیا، جۆرجیا، نیڤادا) تا ژیانى پارێزراو بێت. پارتى دیموکراته‌کان خۆیان ئاماده کردووه بۆ گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات و کۆمارییه‌کان که کاندیده‌که‌یان دۆناڵد تره‌پ بووه رووبه‌رووى شکستى گه‌وره بونه‌ته‌وه. له‌چه‌ند کاتژمێرى داهاتوودا سه‌رکه‌وتنى جۆبایدن له ئه‌مریکا راده‌گه‌یه‌ندرێت به‌تایبه‌ت دواى ده‌رئه‌نجامه‌کانى ویلایه‌تى پێنسلڤانیا که 11 کورسى دیکه ده‌خاته سه‌ر 264 کورسییه‌که‌ى دیموکراته‌کان که پێویستى ته‌نها به‌شه‌ش کورسییه. چاوه‌روان ده‌کرێت دیموکراته‌کان به‌بردنه‌وه‌ى ویلایه‌ته‌کانى(پێنسلڤانیا، جۆرجیا، نیڤادا) 33 کورسى دیکه زیاد ببن و کورسییه‌کانى دیموکراته‌کان بگاته 297 کورسى.
هاوڵاتى ته‌رمى نه‌جمه‌دین که‌ریم، پارێزگارى پێشووى که‌رکوک له رێگه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه هه‌رێمى کوردستان و له پیرمام به‌خاک بسپێردرێت. ته‌رمى دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ده‌گوازرێته‌وه بۆ هاوینه‌هه‌وارى پیرمام و له رێوڕه‌سمێکى شایسته‌دا به ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانى سیاسى و حکومى و دانانى تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ى به‌خاک بسپێردرێت. نه‌جمه‌دین که‌ریم، پزیشکى نه‌شته‌رگه‌ریى ده‌ماخ بووه‌و پزیشکى مه‌لا مسته‌فا بووه‌و بۆ ماوه‌یه‌ک بووه ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و چه‌ند ساڵێک وه‌ک پارێزگارى که‌رکوک کارى کردووه. ئه‌و رۆژى (31ى تشرینى یه‌که‌م 2020)، له نه‌خۆشخانه‌ى "ئۆلنی" ویلایه‌تى "میریلاند" له ته‌مه‌نى (71) ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.
هاوڵاتى جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان که نزیکبووته‌وه له بوون به 46 هه‌مین سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، به‌تایبه‌ت دواى هه‌ڵکشانى ده‌نگه‌کانى له ویلایه‌ته‌کانى(پێنسلڤانیا، جۆرجیا، نیڤادا) ئه‌مه‌ش بایدن ده‌گه‌یه‌نێته کۆشکى سپى و تره‌مپى کاندیدى کۆمارییه‌کان شکست پێ ده‌هێنێن. دۆناڵد تره‌مپ، کاندیدى کۆمارییه‌کان نزیکه‌ى چوار ملیۆن ده‌نگى که‌مترى به‌ده‌ست هێناوه له‌ده‌نگدانى گشتى 50 ویلایه‌ته‌که‌ى ئه‌مریکاداو تا ئێستا ته‌نها 214 ده‌نگى له‌کۆى 538 ده‌نگى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام جۆ و بادین کاندیدى دیموکراته‌کان 264 ده‌نگى مسۆگه‌ر کردووه‌و له ویلایه‌ته‌کانى (پێنسلڤانیا، جۆرجیا، نیڤادا) که خاوه‌نى 33 کورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانن له به‌رژه‌وه‌ندى جۆبایدندان و ده‌نگه‌کانی جیاوازى گه‌وره‌یان تۆمارکردووه به‌رانبه‌ر دۆناڵد تره‌مپ. هه‌رچه‌نده پارێزه‌رانى تره‌مپ له ویلایه‌ته‌کانى جۆرجیا‌و پێنسلانیاو نیڤادا سکاڵایان تۆمار کردووه بۆ راگرتنى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان، به‌ڵام دادگاى باڵاى ئه‌مریکا ئه‌و داوایه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه‌و کۆمسیۆن به‌رده‌وامه له جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان. شکستى دۆناڵد تره‌مپ به‌تایبه‌ت له ویلایه‌ته‌کانى جۆرجیا‌و پێنسلڤانیا به‌گه‌وره‌ترین شکستى کۆمارییه‌کان هه‌ژمار ده‌کرێت له‌ماوه‌ى 20 ساڵى رابردوودا که به‌رده‌وام ده‌نگه‌کانى ئه‌و ویلایه‌تانه بۆ کۆمارییه‌کان بووه. به‌پێى میدیاکانى ئه‌مریکا تره‌مپ تووره‌و نیگه‌رانه‌و چاوه‌رێى سکاڵا یاساییه‌کانى ده‌کات که رانه‌گرتنى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان به"ساخته‌کارى" له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. په‌پێى یاساکانى ئه‌مریکا، دۆناڵد تره‌مپ دواى شکسته‌که‌ى له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا رۆژى 20ى کانوون پێویسته ده‌سه‌ڵات راده‌ستى جۆوبایدن کاندیدى کۆمارییه‌کان بکات.
هاوڵاتى جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان که نزیکبووته‌وه له بوون به 46 هه‌مین سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، میدیاکان زانیاریى له‌باره‌ى خێزانه‌که‌یه‌وه بڵاوده‌که‌نه‌وه. جۆ بایدن باوکى چوار منداڵه، دووانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و منداڵه‌کانى دوو کور و دوو کچ بوون که هه‌ردوو کوڕه‌که‌ى و کچى یه‌که‌مى له نیڵیا بایدن هاوسه‌رى یه‌که‌میه‌یه‌تى که له ساڵى 1972دا و له رووداوێکى هاتوچۆدا له‌گه‌ڵ کچه‌که‌یدا گیانیان له‌ده‌ستدا. کوڕه گه‌وره‌که‌شیان، بیۆ بایدن، له ساڵى 2015دا به‌هۆى شێرپه‌نجه‌ى مێشکه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا. جۆ بایدن له ساڵى 1977 له‌گه‌ڵ جیڵ بایدن هاوسه‌رگیرى ده‌کات و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ته‌نیا یه‌ک منداڵیان ده‌بێت به‌ناوى ئاشلى. له ئێستادا خێزانى بایدن پێکهاتووه له جیڵ بایدنى خێزانى جۆ بایدن، هه‌نته‌ر بایدن کوڕى دووه‌مى جۆ بایدن و ئاشلى بایدن کچى دووه‌مى جۆ بایدن و تاکه منداڵى جیڵ بایدن. ئاشلى بایدنى کچى جۆو بایدن ته‌مه‌نى 39 ساڵه و ماسته‌رى له زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا هه‌یه. کچه‌که‌ى جۆ بایدن وه‌ک چالاکوان له بوارى دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى کارده‌کات و خاوه‌نى کۆمپانیاى(لایڤلیهودى)یه بۆ بارزرگانى جلوبه‌رگ له ئه‌مریکا. ئاشلى هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ پزیشکێکى جوانکارى به‌ناوى (هاوارد کراین) له ساڵى 2012 کردووه له نه‌خۆشخانه‌کانى شارى فیلادلفیا کارده‌کات. له ماوه‌ى چوار ساڵى سه‌رۆکایه‌تى دۆناڵد تره‌مپدا میدیاکان باسى خێزانى سه‌رۆک به‌تایبه‌ت میلانیاى هاوژینى و ئیڤانکا کچه گه‌وره‌که‌یان کردووه.
هاوڵاتى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى ئه‌مریکا به‌رده‌وامه‌و جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان له هه‌رسێ ویلایه‌تى(جۆرجیا، نیڤادا، پێنسلڤانیا) پێش دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کان که‌وتووه به چه‌ند هه‌زار ده‌نگێک. ده‌نگى ویلایه‌ته‌کانى جۆرجیا 16 و نیڤادا 6 و پێنسلڤانیا 11 کورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکایه. ئێستا به‌پێى میدیاکانى ئه‌مریکا که راسته‌وخۆ جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان نیشان ده‌دات، جۆبایدن کاندیدى دیموکراته‌کان له ویلایه‌تى پێنسلڤانیا ده‌نگه‌کانى 5 هه‌زار و 650 ده‌نگ که‌وتووه‌ته پێش ده‌نگه‌کانى دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کان که له‌سه‌دا 95% ده‌نگه‌کان جیاکراونه‌ته‌وه که 11 کورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى هه‌یه. هه‌روه‌ها جۆبایدن له ویلایه‌تى جۆرجیا هه‌زارو 97 ده‌نگ له‌پێش تره‌مپه‌وه‌یه و 16 کورسى ئه‌نجومه‌نى نوێه‌رانى ئه‌مریکاى هه‌یه و له‌سه‌دا 99% ده‌نگه‌کان جیاکراونه‌ته‌وه. هاوکات له ویلایه‌تى نیڤادا کاندیدى دیموکراته‌کان 11 هه‌زارو 570 ده‌نگ له‌پێش کاندیدى دیموکراته‌کانه‌وه‌یه که له‌سه‌دا 89% ده‌نگه‌کان جیاکراونه‌ته‌وه. جۆبایدن کاندیدى دیموکراته‌کان تا ئێستا 264 کورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى مسۆگه‌ر کردووه له‌کۆى 538 کورسى و ته‌نها پێویستى به شه‌ش ده‌نگى دیکه‌یه بۆ بوون به سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌نگى ویلایه‌ته‌کانى( جۆرجیا و نیڤادا و پێنسلڤانیا) ببات، ئه‌وا ژماره‌ى کورسیه‌کانى له264 وه زیاد ده‌کات بۆ 293 کورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا.
هاوڵاتى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى هاوڵاتیانى ئه‌مریکا بۆ هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وامه‌و جۆبایدن ده‌نگه‌کانى له ویلایه‌تى جۆرجیا پێش که‌وت و هه‌زارو 97 ده‌نگ له‌پێش تره‌مپى کاندیدى کۆمارییه‌کانه‌وه‌یه. ویلایه‌تى جۆرجیا که به دڵى کۆمارییه‌کان داده‌نرا، جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان توانیویه‌تى هه‌زارو 97 ده‌نگ پێش تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کان بکه‌وێت که رێژه‌ى له‌سه‌دا 99% ده‌نگه‌کان جیاکراوه‌ته‌وه‌و سه‌رکه‌وتنى یه‌کجارى بایدن ره‌نگه ئه‌مشه‌و رابگه‌یه‌ندرێت. سه‌ره‌راى سکاڵاى پارێزه‌رانى دۆناڵد تره‌مپ بۆ وه‌ستاندنى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان له ویلایه‌تى نیڤاداو جۆررجیا، به‌ڵام داداگى باڵاى ئه‌و وڵاته ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وامن له جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان. جۆبایدن ده‌نگه‌کانى له ویلایه‌تى نیڤاداش پێش دۆناڵ دتره‌مپ که‌وتووه‌و ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته‌کانى جۆرجیا و نیڤادا ببات، 22 نوێنه‌رى دیکه‌یان بۆ زیاد ده‌بێت و ژماره‌ى ده‌سته‌ى نوێنه‌رانى دیموکراته‌کان له 264وه ده‌گاته 284 و بایدن سه‌رکه‌وتنى یه‌کجاره‌کى مسۆگه‌ر ده‌کات و ده‌بێته 46 هه‌مین سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا.
هاوڵاتى که‌جه‌که وه‌ڵامى یاریده‌ده‌رى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت" ئه‌مه‌ریکا له‌جیاتى ئه‌وه‌ى داواى کۆتایى هێنان به بارگرژییه‌کان بکات، به لێدوانێکى نا به‌رپرسیارانه هه‌وڵیدا ئاگرى شه‌ێ و ناکۆکى گه‌شتر بکات". که‌جه‌که له له به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا ده‌داته‌وه‌و ئه‌و وڵاته به‌خۆشکردنى ئاگرى شه‌ڕى کورد و کورد ناوزه‌د ده‌کات و ده‌ڵێت " ئه‌م لێداوانه‌ى یاریده‌ده‌رى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا لێدوانێکى به ته‌واوى ئاژاوه‌گێڕانه‌یه، دووره له راستى و له‌سه‌ر بنه‌ماى به پێچه‌وانه نیشاندانى رووداوه‌کان ئاماده کراوه. راگه‌یاندنى که‌جه‌که: بۆ راى گشتی رۆژى ٤-١١-٢٠٢٠ له‌کاتى ئۆپه‌راسیۆنى هێزه‌کانى PDK له دژى هه‌رێمى گارێ گه‌ریلاى ئازادى کوردستان به‌و په‌ڕى وریاییه‌وه هه‌وڵیدا رێگرى بکات له شه‌ێ و پێکدان، به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆى سووربوونى PDK له ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆن خه‌سارى گیانى هاته ئاراوه که به‌رپرسیارێتییه‌که‌ى به ته‌واوى له ئه‌ستۆى ئه‌و ئیراده‌یه‌یه که جوڵه‌ى به‌و هێزه چه‌کدارانه کرددوه. له‌کاتێکدا که راى گشتى گه‌لى کوردستان له هه‌ر چوارپارچه‌ى نیشتمان و به‌تایبه‌ت هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان، رۆشنبیران، که‌سایه‌تییه ئایینى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان داواى هێورکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که و ئه‌نجامدانى دیالۆگ ده‌که‌ن، یاریده‌ده‌رى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌جیاتى ئه‌وه‌ى داواى کۆتایى هێنان به گرژییه‌کانى بکات به لێدوانێکى نابه‌رپرسیارانه هه‌وڵیدا ئاگرى شه‌ێ و ناکۆکى گه‌شتر بکات و وره بداته ئه‌و لایه‌نه ناوخۆیى و هه‌رێمیانه که ده‌یانه‌وێت ئاگرى شه‌ڕى کورد-کورد خوه‌ش بکه‌ن. ئه‌م لێداوانه‌ى یاریده‌ده‌رى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا لێدوانێکى به ته‌واوى ئاژاوه‌گێڕانه‌یه، دووره له راستى و له‌سه‌ر بنه‌ماى به پێچه‌وانه نیشاندانى رووداوه‌کان ئاماده کراوه. ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له‌جیاتى ئه‌وه‌ى له‌شکرکێشى و داگیرکارى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى باشوورى کوردستان و ئێراق ره‌خنه بکات، به هه‌موو جۆرێک پشتیوانى لێى ده‌کات و هانى ده‌دات، ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا نه‌ک ته‌نیا له‌به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنى داگیرکارى ده‌وڵه‌تى تورکیا و تاوانه‌کانى شه‌ڕى ئه‌ردۆغان ده‌نگ هه‌ڵنابڕێ به‌ڵکو هه‌وڵده‌دات به پشتیوانییکردن له سیاسه‌تى چه‌واشه‌کارانه و شه‌ڕخوازانه‌ى PDK ، که‌شى نیگاتیفى په‌یوه‌ندى نێوان هێزه کوردییه‌کان قووڵتر بکاته‌وه. ئێمه ئه‌م لێدوانه‌ى یاریده‌ده‌رى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا سه‌رکۆنه ده‌که‌ین و بانگه‌وازیى خۆمان ئاراسته‌ى هه‌موو گه‌لى کورد و به تایبه‌تى گه‌لى باشوورى کوردستان، هێز و لایه‌نه‌نه سیاسیه‌کان و رۆشنبیران ده‌که‌ین، که له به‌رامبه‌ر ئه‌م لێدوانه ئاژاوه‌گێڕانه وریا بن و هه‌وڵدانه‌کانى خۆیان له‌پێناو ئارامى و چاره‌سه‌رى کێشه‌کان چێ بکه‌نه‌وه. کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا 33 هاوڵاتى دیکه‌ى توشبوى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى تشرینى دووه‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له دوێنێوه شه‌ش هه‌زارو 786 پشکنینى تایبه‌ت به کۆرۆنا ئه‌نجامدراوه و له ئه‌نجامدا 997 توشبوى نوێى ڤایرۆسه‌که ده‌سنیشانکراون. هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا 33 تووشبووى دیکه‌ى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 430 که‌سى دیکه چاکبونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى سه‌ربارى ناڕه‌زایه‌تیه‌کانى تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کان، جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا به‌رده‌وامه و جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان له سه‌رکه‌وتن نزیک ده‌بێته‌وه. به‌پێى دوایین ئه‌نجامى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان، تائێستا جۆ بایدن 50.5%ى کۆى ده‌نگه‌کان و دۆناڵد ترامپیش 47.9%ى ده‌نگه‌کانى به‌ده‌ستهێناوه. جۆ بایدن له کۆى 538 ده‌نگ پێویستى به 270 ده‌نگه، تائێستا 264 ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه و تره‌مپیش خاوه‌نى 214 ده‌نگه. بایدن بۆ سه‌رکه‌وتن پێویستى به شه‌ش ده‌نگه‌و ته‌نها ویلایه‌تى نیڤادا بباته‌وه شه‌ش ده‌نگى دیکه‌یه‌و ده‌گاته 270 و ده‌بێته 46مین سه‌رۆکى ئه‌مریکا. تائێستا دواى جیاکردنه‌وه‌ى 84%ى ده‌نگه‌کانى نیڤادا ئه‌و ویلایه‌ته توانیویه‌تى 49.4%ى ده‌نگه‌کان به‌ده‌ستبهێنێت. هاوکات له جۆرجیا دواى جیاکردنه‌وه‌ى 99%ى ده‌نگه‌کان بایدن توانیویه‌تى یه‌کسان بێت له‌گه‌ڵ تره‌مپ و هه‌ردووکیان 49.4%ى ده‌نگه‌کانى ئه‌و ویلایه‌ته‌شیان به‌ده‌ستهێناوه. به‌رده‌وامى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان له‌کاتێکدایه تره‌مپ و که‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى داواى راگرتنى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانیان ده‌که‌ن.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایده‌گه‌یه‌نێت" به توندى ئیدانه‌ى هێرشه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) ده‌که‌ن که چوارشه‌ممه‌ى رابردوو ئه‌نجامیاندا دژى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان". له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ئاڵۆزییه‌کانى نێوان هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و پارتى کرێکارانى کوردستان رایگه‌یاندووه" به توندى ئیدانه‌ى هێرشه‌کانى ڕێکخراوى په‌که‌که ده‌که‌ین، که ئه‌نجامیاندا دژى به‌رپرسانى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان له عێراق، پێداگرین له پشتیوانیه‌کانمان بۆ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى حکومه‌تى عێراقى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان". هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکادا هاتووه" پرسه و هاوخه‌مى خۆمان ئاڕاسته‌ى خێزانه‌کانى ئه‌وانه‌ى له‌و هێرشانه‌دا گیانیان سپارد و برینداربوون ده‌که‌ین".
هاوڵاتى رێکخراوى ته‌ندروستیى جیهان رایگه‌یاند ڤایرۆسى کۆرۆنا دۆخى ئێستاى جیهانى قورس کردوه و چه‌ند مانگى داهاتوش هه‌ر سه‌خت ده‌بێت. میلیتا ڤۆینۆفیچ، نوێنه‌رى رێکخراوى ته‌ندروستیى جیهان له روسیا ده‌ڵێت " به‌هۆى ئه‌وه‌ى کۆرۆنا به خێرایى بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌ندێک وڵات ده‌که‌ونه دۆخێکى زۆر سه‌خته‌وه". هه‌روه‌ها نوێنه‌ره‌که‌ى رێکخراوى ته‌ندروستیى جیهان وتیشى که ناتوانرێت هیچ واده‌یه‌ک بۆ ئاسایى بوونه‌وه‌ى ژیان دیارى بکرێت، چونکه هه‌رکات رێوشوێنه‌کان که‌مده‌کرێنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌کى خێرا ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌ست به بڵاوبوونه‌وه ده‌کات. میلیتا ڤۆینۆفیچ هانى هاوڵاتیانى داوه هۆشیار بن و ره‌چاوى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بکه‌ن تایبه‌ت به پاکوخاوێنیى شه‌خسى و به‌کارهێنانى ماسک.
هاوڵاتى قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌ڵایه‌کى گه‌وره‌یه که رووبه‌ڕووى مرۆڤایه‌تى بوه‌ته‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که "پابه‌ندى رێکاره‌کانى خۆپارێزى نه‌بین رووبه‌ڕووى کاره‌سات ده‌بینه‌وه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 5ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامى سلێمانى له هۆڵى کۆبوونه‌وه‌کانى قائیمقامیه‌ت به ئاماده‌بونى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى گشتى گه‌شتوگوزار، پۆلیس، ئاسایش و لیژنه هاوبه‌شکانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى به‌شێک له کافتریا، ریستۆرانت، هۆتێل و مۆتێله‌کان کۆبووه‌وه. له کۆبونه‌وه‌که‌دا قائیمقامى سلێمانى وتی: "ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌ڵایه‌کى گه‌وره‌یه که روبه‌ڕوى مرۆڤایه‌تى بوه‌ته‌وه بۆیه پێویسته هه‌مومان پێکه‌وه رێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وامى به‌ژیان بده‌ین و خۆمان و ئازیزان و خۆشه‌ویستانمان له توشبوون به ڤایرۆسه‌که بپارێزین و رێگریش بکه‌ین له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌که". هه‌روه‌ها وتیشی: "له‌دوا کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپراسیۆنى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له سلێمانی، بڕیار دراوه پێداچونه‌وه به رێکاره‌کانى خۆپارێزى و تاکپارێزیدا بکرێت و هه‌مو بازاێ و شوێنه گشتییه‌کان زیاتر پابه‌ندى مه‌رجه‌کان بکرێت". هاوکات، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که "رۆژانه ژماره‌ى توشبووان به ڤایرۆسى کۆرۆنا و ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدان له‌زیادبوندایه، پابه‌ندى رێکاره‌کانى خۆپارێزى نه‌بین رووبه‌ڕووى سه‌ختى ده‌بینه‌وه". قائیمقامى سلێمانى جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که "بۆیه ده‌بێت هه‌مومان رێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ین و خۆمان بپارێزین و نه‌گه‌ینه حاڵه‌تى نه‌خوازراو و به‌چاوى خۆمان رووداوى ناخۆش ببینین". ئاوات محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که "له‌کاتى سه‌ردانى لیژنه هاوبه‌شه‌کان بۆ دوکان و بازاێ و شوێنه گشتیه‌کان، یه‌که‌م مه‌رجى کارکردنى شوێنه‌کان جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزییه به به‌ستنى ماسک و به‌کارهێنانى پاکژکردنه‌وه (تعقیم) و ره‌چاوکردنى رووبه‌رى شوێنه‌که بۆ دروست نه‌کردنى قه‌ره‌باڵغى و به‌ریه‌ککه‌وتن، به‌پێچه‌وانه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى روبه‌ڕوى رێکارى یاسایى توندییان ده‌که‌نه‌وه".
