دۆناڵد ترەمپ کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا رایگەیاند ئەمڕۆ ئەمڕۆ وتارێکی دەبێت و وتی "سەرکەوتنێکی گەورە" ھەیە. ترەمپ لە تویتێکیدا وتی "گەیشتووینەتە ئاستێکی زۆر باش، بەڵام ئەوان دەیانەوێت ھەڵبژاردنەکە بدزن، ھەرگیز پشتگیریینا ناکەین ئەمە بکەین، نابێ دوای داخستنی سندوقەکانی دەنگدان دەنگ بدرێت". کلێک لێرە بکە بۆ بینینی ئەنجامە یەکلاییبوەکانی ھەڵبژاردن
ویلایەتە یەکلابووەوەکان: - دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی کەنتاکی براوەبوو و هەشت کورسی بەدەستهێنا - وێست ڤێرجینیا: دۆناڵد ترەمپ براوەبوو و پێنج کورسی بەدەستهێنا - کالیفۆرنیا بۆ جۆ بایدن: 55 کورسی - یوتا بۆ دۆناڵد ترەمپ: شەش کورسی - ئۆریگۆن بۆ بایدن: 7 کورسی - واشنتن بۆ بایدن: 12 کورسی - ڤێرجینیا بۆ جۆ بایدن: 13 کورسی - کۆلۆرادۆ بۆ جۆ بایدن: نۆ کورسی - واشنتن دی سی بۆ جۆ بایدن: سێ کورسی - ئەرکانساس بۆ دۆناڵد ترەمپ: شەش کورسی - ساوس کارۆلاینا بۆ ترەمپ: نۆ کورسی - نیوجێرسی بۆ جۆ بایدن: 14 کورسی - ئۆکلۆهاما بۆ ترەمپ: حەوت کورسی - ماسەچووسس بۆ جۆ بایدن: 11 کورسی - تێنەسی بۆ دۆناڵد ترەمپ: 11 کورسی - ئێلێنوا بۆ جۆ بایدن: 20 کورسی - دێلاوێر بۆ جۆ بایدن: سێ کورسی - ئیداهۆ بۆ ترەمپ: چوار کورسی - کۆنێتیکەت بۆ جۆ بایدن: حەوت کورسی - میسیسپی بۆ دۆناڵد ترەمپ: شەش کورسی - ئالاباما بۆ دۆناڵد ترەمپ: نۆ کورسی - ماریلاند بۆ جۆبایدن: 10 کورسی - رۆد ئایلەند بۆ جۆ بایدن: چوار کورسی - ئیندیانا بۆ دۆناڵد ترەمپ: 11 کورسی -نیو مێکسیکۆ بۆ بایدن: پێنج کورسی - نیبراسکا بۆ دۆناڵد ترەمپ: پێنج کورسی - لویزانیا بۆ دۆناڵد ترەمپ: هەشت کورسی - نۆرس داکۆتا بۆ ترەمپ: سێ کورسی - ساوس داکۆتا بۆ ترەمپ: سێ کورسی - وایۆمینگ بۆ ترەمپ: سێ کورسی - هاوایی بۆ جۆ بایدن: چوار کورسی - نیویۆرک بۆ جۆ بایدن: 29 کورسی - نیوهامپشێر بۆ جۆ بایدن: چوار کورسی - کانساس بۆ دۆناڵد ترەمپ: شەش کورسی - میزووری بۆ ترەمپ: 10 کورسی - ڤێرمۆت بۆ جۆ بایدن: سێ کورسی - ئایۆوا بۆ دۆناڵد ترەمپ: 6 کورسی - مۆنتانا بۆ دۆناڵد ترەمپ: 3 کورسی - فلۆریدا بۆ دۆناڵد ترەمپ: 29 کورسی - تەکساس بۆ دۆناڵد ترەمپ: 38 کورسی - ئاریزۆنا بۆ جۆ بایدن: 11 کورسی - مەین بۆ جۆ بایدن: 4 کورسی
محەمەد حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالستی کوردستان رایگەیاند، "مژدەی سەرکەوتنی جۆ بایدنتان دەدەمێ، چونکە ترەمپ سەبەبی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار قوربانی و ٩ ملیۆن توشبووی کۆرۆنایە لە ئەمریکادا." بەپێی تویتەکەی محەمەد حاجی مەحمود، "ترەمپ سەبەبی قوربانییەکانی داگیرکردنی کوردستانی رۆژئاوا، کەرکوک و بەشێکی زۆری کوردستانی باشوریشە." لەماوەی رابردووش‌دا، سکرتێری حزبی سۆسیالیست پشتیوانی خۆی بۆ جۆ بایدن راگەیاندبوو و داوایکردبوو کە هەر کوردێک لە هەر ناوچەیەک بێت دەنگی پێبدەن. ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ هەڵبژاردنی گشتی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستیپێکرد و جگە لە کاندیدەکانی دیکە، رکابەرییەکی بە‌هێز لە نێوان ترەمپ و جۆ بایدندا هەیە.
"ئه‌نگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاند، تیرۆری ئیسلامی دوژمنی هاوبه‌شیانه‌و تاساون له‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا و وتی کە ئه‌ڵمانیا پشتیوانی له نه‌مسا ده‌كات. له به‌یاننامه‌یه‌كدا، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاند "له‌م كاتژمێرانه‌دا كه ڤیه‌ننا بووه‌ته ئامانجی تیرۆری ئیسلامی بیر له خه‌ڵكی ئه‌وێ ده‌كه‌مه‌وه. هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه". هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "ێمه‌ی ئه‌ڵمان هاوسۆزین له‌گه‌ڵ دۆسته نه‌مساییه‌كانمان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ئیسلامی تێكۆشانی هاوبه‌شمانه". شه‌وی رابردوو، له ناوه‌ڕاستی "ڤیه‌ننا"ی پایته‌ختی "نه‌مسا" هێرشكرایه سه‌ر په‌رستگایه‌كی سه‌ره‌كی جووله‌كه‌كان و هێرشه‌كه كوژرانی (5) كه‌سی لێكه‌وته‌وه. وه‌زیری ناوخۆی نه‌مسا، "كارل نیهامر" رایگه‌یاند، "تیرۆریستێكی ئیسلامی" به‌رپرسه له‌و هێرشه.
ھاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هەردوو رووداوەکەی ڤیەننای پایتەختی نەمسا و کابوولی پایتەخی ئەفغانستان دەکات و رایدەگەیەنێت "هێرشه‌که ده‌یسه‌لمێنێت که هێشتا هاوکاریی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته بۆ له‌ناوبردنی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا." نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوو تویتی جیادا لە تویتەر ئاماژەی بە هەردوو رووداوەکە کردووە کە لە ڤیەننا چوار کەس کوژران و لە رووداوەکەی کابوولیش 22 کەس کوژران. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی ڤیەننا دەڵێت "سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌که‌م که دوێنێ ئێواره له ڤیه‌ننا هاووڵاتیانی کرده ئامانج و تێیدا ژماره‌یه‌کیان گیانیان له‌ده‌ستدا، ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش برینداربوون. سه‌ره‌خۆشی له خێزانه‌کانیان ده‌که‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم. هیوای زوو چاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم." لە تویتێکی دیکەدا لەبارەی تەقینەوەکەی کابوول، نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوە دەدات، کە "هێرشی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر زانکۆی کابوول شەرمەزار دەکەم و سه‌ره‌خۆشی له خێزانی قوربانیان ده‌که‌م." دەشڵێت "هێرشه‌که ده‌یسه‌لمێنێت که هێشتا هاوکاریی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته بۆ له‌ناوبردنی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا." پۆلیسی نەمسا بڵاویکردووەتەوە کە لە هێرشەکەی رۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2020 لە مۆرزینپلاتس، یەکێک لەو شوێنانەی کە شەوی رابردوو تەقەکردن تێیدا روویدا. دوای ئەوەی پیاوێک بە چەک دەسڕێژی بەنێو خەڵکدا کرد، بەلای کەمەوە چوار کەس کوژران و چەندین کەسیش بریندار بوون. راوێژکاری نەمسا هێرشەکە بە "تیرۆریستی" ناودەبات. یەکێک لە گومانلێکراوەکانیش بە گوللەی پۆلیس کوژراوە. هەروەها لە کابوول چەند پیاوێک تەقەیان لە چەند قوتابییەکی خۆپێشاندەر کرد و بووە هۆی کوژرانی 22 کەس.
ھاوڵاتی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند کە تەندروستی فرسەت سۆفی "ناجێگیرە" بەڵام نووسینگەی پارێزگاری هەولێر بە پێچەوانەوە دەڵێت تەندروستی "جێگیرە". نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەلێت "لێرەو لەوێ چەند پەیجێکی چەواشەکار و کەسانێکی نابەرپرس و بێ‌ئاگا لەبارەی دۆخی تەندروستی بەڕێز پارێزگاری هەولێر هەواڵ و زانیاری بڵاو دەکەنەوە، وێڕای ڕەتکردنەوەی هەموو ئەو دەنگۆ و هەواڵ و زانیارییە نادروستانەی بڵاوکراوەتەوە، هاوڵاتییان و هاوشارییانی خۆشەویستی شاری هەولێر بەتایبەتی و هەرێمی کوردستان بەگشتی دڵنییا دەکەینەوە، د.فەرسەت سۆفی، ئێستا لەدەرەوەی وڵات لەنەخۆشخانەیە و لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە و تەندروستیی جێگیرە". ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر نیگەرانیی خۆی دەربڕی لە "ناجێگیریی" تەندروستیی پارێزگاری هەولێر و ئاشكرای كرد كە بۆ چارەسەركردن، ڕەوانەی دەرەوەی وڵات كراوە. عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا وتی "ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر خەمبارە بە ناجێگیریی تەندروستیی برای ئازیزمان فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، بەهۆی ئەو پەتا نەگریسەوە و ئەمشەو بە مەبەستی چارەسەر، گەشتی دەرەوەی وڵاتی كرد". بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2020.11.3، د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر. نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لە راگەیەنراوێکدا وتی "لێرەو لەوێ چەند پەیجێکی چەواشەکار و کەسانێکی نابەرپرس و بێ‌ئاگا لەبارەی دۆخی تەندروستی بەڕێز پارێزگاری هەولێر هەواڵ و زانیاری بڵاو دەکەنەوە، وێڕای ڕەتکردنەوەی هەموو ئەو دەنگۆ و هەواڵ و زانیارییە نادروستانەی بڵاوکراوەتەوە". وتیشی "هاوڵاتییان و هاوشارییانی خۆشەویستی شاری هەولێر بەتایبەتی و هەرێمی کوردستان بەگشتی دڵنییا دەکەینەوە، د.فەرسەت سۆفی، ئێستا لەدەرەوەی وڵات لەنەخۆشخانەیە و لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە و تەندروستیی جێگیرە، هەموو ئەو زانیاریی و هەواڵانەی لەبارەی تەندروستیی بەڕێزیانەوە لێرەو لەوێ دەگوترێ دوورە لەڕاستی و جگە لەبڵاوکردنەوەی چەواشەکاریی و شێواندنی ڕاستییەکان، شتێکی دیکە نییە"
هاوڵاتى لیژنه‌ى باڵاى بایۆمه‌ترى هه‌رێمى کوردستان کۆبووه‌وه و رایگه‌یاند، زیاتر له 16 ھه‌زار که‌س به نایاسایى له مووچه‌یه‌ک زیاتر وه‌رده‌گرن و بڕیارى راگرتنى مووچه‌کانییان دراوه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ى تشرینى دووه‌مى 2020 لیژنه‌ى باڵاى جێبه‌جێکردنى قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌ترى به‌سه‌رپه‌رشتى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و ئاماده‌بوونى وه‌زیرى دارایى و ئابووری، کۆبوونه‌وه‌ى ژماره دووى ئه‌نجامدا. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوون و فه‌رمانگه‌ى ته‌کنه‌لۆجیاى زانیاری، پشتبه‌ست به‌ئامار و داتاکانى بایۆمه‌تری، راپۆرتێکیان له‌باره‌ى فره‌مووچه‌یى پێشکه‌ش کرد، به‌پێى ئه‌و راپۆرته "106 هه‌زار و 839 که‌س له یه‌ک مووچه زیاتر وه‌رده‌گرن که زۆربه‌یان به‌پێى یاسا رێکخراون." لیژنه‌ى باڵاى بایۆمه‌ترى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات، پاش به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ى ئه‌و مووچه‌خۆرانه، ده‌رکه‌وت "16 هه‌زار و 505 که‌س، له‌یه‌ک مووچه زیاتر به نایاسایى وه‌رده‌گرن، بۆیه لیژنه‌ى باڵا، له چوارچیوه‌ى یاساى چاکسازیدا، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى راسپارد بۆ راگرتنى مووچه‌ى داهاتوویان له‌گه‌ڵ پاراستنى مافى ئه‌و که‌سانه بۆ تانه‌دان له‌م بڕیاره، ماوه‌ى مانگێکیش دیاری‌کرا بۆ سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه‌ى دۆسییه‌کانیان."
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٥١) ١. پشکنین: (٧٠٠٠ پشکنینی نوێ) • (٢٤٠٤) هەولێر • (١٣٠٤) سلێمانی • (٢٩٥٤) دهۆك • (٦٠) هەڵەبجە • (١٩٨) گەرمیان • (٨٠) ڕاپەڕین • ٢. تووشبوو: (١٢٣٥ تووشبووی نوێ) • (٤٥٣) هەولێر • (٢١٠) سلێمانی • (٤٧٣) دهۆك • (٤٠) هەڵەبجە • (٤٢) گەرمیان • (١٧) ڕاپەڕین • ٣. چاکبوون: (٦٤٣٦ چاکبوون) • (١١٤) هەولێر • (٥٩٦٨ لە مانگێك) سلێمانی • (٣٠٤) دهۆك • (٢١) هەڵەبجە • (٢٩) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین • ٤. مردن: (٢٣ مردن) • (٧) هەولێر • (٦) سلێمانی • (٢) دهۆك • (٢) هەڵەبجە • (٤) گەرمیان • (٢) ڕاپەڕین ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٦٦٦٩٣٧ (٢٣٨٧٠٥ هەولێر، ١٥٣٠٠٦ سلێمانی، ٢٦٩٣٨٧ دهۆك، ٥٨٣٩ هەڵەبجە) تووشبوون ٧٩٤٥١ (٢٩٢٥٥ هەولێر، ٢٣١٦٢ سلێمانی، ٢٤٤٢٨ دهۆك، ٢٦٠٦ هەڵەبجە) چاکبوون ٥٠٢٩٤ (١٨٢٦٤ هەولێر، ١٧٩٥٨ سلێمانی، ١١٧٢٩ دهۆك، ٢٣٤٣ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٢٦٦٢٥ (١٠٢٦٩ هەولێر، ٣٩٦٣ سلێمانی، ١٢٢٢٥ دهۆك، ١٦٨ هەڵەبجە) مردن ٢٥٣٢ (٧٢٢ هەولێر، ١٢٤١ سلێمانی، ٤٧٤ دهۆك، ٩٥ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٣ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠
هاوڵاتى جیراڵد دارمانان، وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند، حکومه‌تى وڵاته‌که‌ى له‌میانى کۆبونه‌وه‌ى داهاتوى خۆیدا رۆژى چوارشه‌ممه، بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى "گورگه بۆره‌کان" ده‌دات. بزوتنه‌وه‌ى"گورگه بۆره‌کان" بزوتنه‌وه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌په‌رستیى تورکى توندڕه‌و و لایه‌نگرى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانن له فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا بزوتنه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه. بزوتنه‌وه‌ى "گورگه بۆره‌کان" تۆمه‌تباره به به‌شداریکردن له‌و شه‌ڕو پێکداهه‌ڵپژانانه‌ى که به‌م دواییه له‌نێوان هه‌ردوو ره‌وه‌ندى تورکی و ئه‌رمه‌نیدا له "دیسین-شاربیۆ" له‌نزیک شارى لیۆن له رۆژهه‌ڵاتى فه‌ره‌نسا رویاندا. بزوتنه‌وه‌ى "گورگه بۆره‌کان" له شه‌سته‌کانى سه‌ده‌ى رابردوه‌وه دامه‌زراوه‌و له ریزى رێکخراوه فاشیه نه‌ته‌وه‌په‌رست و توندڕه‌وه‌کاندا پۆلێن ده‌کرێت و له نه‌وه‌ده‌کانى سه‌ده‌ى رابردوشدا به‌شداربوه له چه‌ندین ئۆپراسیۆنى چه‌کدارى گه‌وره‌دا دژ به کورد‌و په‌که‌که له تورکیا. فه‌ره‌نسا ده‌ستیکردوه به هه‌ڵمه‌تێک دژ به رێکخراوه توندڕه‌وه‌کان ئه‌وه‌ش دواى زنجیره‌یه‌ک هێرشى خوێناوى که به‌م دواییه له‌و وڵاته رویاندا له په‌یوه‌ست به بڵاوبونه‌وه‌ى کاریکاتێره‌کانى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام.
کاکەلاو عەبدوڵا «تاکە شت کە دەکرێت بەسەرۆکی وڵاتێکی بڵێیت کە بەم جۆرە مامەڵە لەگەڵ ملیۆنەها کۆمەڵگەی جیاوازی ئایینی بکات، ئەوەیە پێی بڵێیت پشکنینی دەروونی ئەنجامبدات. ماکرۆن پێویستی بەچارەسەری دەروونی هەیە»، ئەمە وتەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیایە لەهەفتەی رابردوو لەوتارێکی تەلەفزیۆنیدا. وتەکانی ئەردۆغان وەڵامدانەوەی ئەو کەمپینەی ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی ئیسلامی لەفەرەنسا و بەرگریکردنی لەئازادی رادەڕبڕین. بەرپرسانی فەرەنسا وتەکانی ئەردۆغانیان بە «قبوڵنەکراو» و «زیادەڕەوی» لەقەڵەمدا لەکاتێکدا تورکیا داوای بایکۆتکردنی بەرهەمی فەرەنسی کرد. بەربەرەکانێ تووندەکەی پاریس-ئەنقەرە دوای ئەوە دێت فەرەنسا بەچەند هێرشێکی تیرۆریستی لەلایەن تۆمەتبارانی توندڕەوی ئیسلامی شۆککراوە، دوو هەفتە لەمەوبەر سامیۆل پاتی مامۆستایەکی مێژوو، لەلایەن موسوڵمانێکی گەنجی چیچانییەوە سەربڕدرا. پێشتر پاتی چەند کاریکاتێرێکی گۆڤاری چارلی ئیبدۆی نیشانی پۆلەکەی دابوو لەسەر پێغەمبەر موحەممەد، چەند ئەندامێکی گۆڤارەکە لەساڵی ٢٠١٥ تیرۆرکران لەلایەن چەند توندرەوێکی ئیسلامییەوە دوای بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرەکان. بەم دواییانەش لەپێنجشەممەی رابردوودا سێ کەس لەشاری نیس کوژران کە بەکارێکی تری توندڕەوی ئیسلامی لەقەڵەمدرا. تەنانەت پێش ئەم رووداوانەش، هەردوو سەرۆکەکە چەندین جار دژایەتی یەکتریان کردووە لەسەر ململانێکانی لیبیا، سوریا، هەروەها ناگۆرنۆ قەرەباغ لەنێوان ئەرمینیا-ئازربایجان، هەروەها دژایەتییە توندەکەی نێوان یۆنان و تورکیا لەسەر مافی دەرهێنانی گازی سروشتی لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست. هەندێک لەشیکەرەوان پێیانوایە گرژییەکەی نیوان ماکرۆن و ئەردۆغان تەنها «سیاسییە». «بەزۆرێک لەشێوەکان، هەست دەکەم ماکرۆن و ئەردۆغان دوژمنایەتییەکی نایابیان لە یەکتریدا دۆزیوەتەوە»، ئەسلی ئەیدینتاباس، توێژەر لەناوەندی توێژینەوەی ئەنجومەنی ئەوروپی بۆ پەیوەدندی دەرەکی، ئەمەی بە رۆژنامەی تایمزی بەریتانی راگەیاند. ئەوەی تێبینی دەکرێت لەلێدوانەکانی هەردوولا ئەوەیە ئەردۆغان بەشێوەیەکی شەخسی لێدوانەکانی دەدات لەدژی ماکرۆن. برونۆ تێرترایس، جێگری بەڕێوبەری ناوەندی توێژینەوەی ستراتیجی لەپاریس پێیوایە بەربەستەکانی بەردەم ئەردۆغان، لەوانە داڕووخانی ئابووری وڵاتەکەی، وا دەکات دوژمنێکی دەرەکی لەڕووی سیاسییەوە بەسوود بێت. «دەکەوینە هەڵەوە ئەگەر هەردووکیان بە یەکسان لەقەڵەم بدەین، ماوەی ساڵێکە ئەردۆغان بەشێوەیەکی شەخسی هێرش دەکاتەسەر ماکرۆن... ئەمە پێچەوانەکەی راست نییە. بەڕوونی دیارە ئەردۆغان لەسەر شەپۆلێکی پۆپۆلیستی-ناسیۆنالیستی هەنگاو دەنێت و ماکرۆن بەکاردەهێنێت وەک توورەکەی بۆکس لێدان»، تێرترایس ئەمەی بە NBC Newsی ئەمریکی وت. لەچوارشەممەی رابردوودا گرژییەکان زیاتر قوڵبوونەوە کاتێک گۆڤاری چارلی ئیبدۆ کارکاتێرێکی لەسەر سەرۆکی تورکیا بڵاوکردەوە کە تێیدا لەسەر کورسییەک ماددەی کحولی دەخواتەوەو خزمەتکارەکەی ئافرەتێکە کە دواوەی رووتە. ئەردۆغان ئیدانەی گۆڤارەکەی کرد‌و و بە کارێکی دوژمنکارانەی دژی موسوڵمانان وەسف کرد‌و رایگەیاند ئەوە نیشانەی ئەوەیە چۆن ئیسلامۆفۆبیا «وەک شێرپەنجە تەشەنە دەستێنێت، بەتایبەتی لەناو ئەوانەی ئەوروپا بەڕێوە دەبەن». «ئازار‌و ناڕەحەتیم بەهۆی ئەوەوە نییە هێرش کراوەتەسەرم، بەڵکو لەبەر ئەوەیە هەمان میدیا سەرچاوەی بێڕێزییە بەرامبەر پێغەمبەرەکەمان کە لەژیانی خۆمان زیاتر ئازیزترە»، ئەردۆغان وای وت. لەکاتێکدا هەندێک سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن پشتگیری ئەردۆغانیان کرد بەوتنی ئەوەی کاریکاتێرەکە بێڕیزیکردن بوو بەرامبەر تورکیا، بەڵام یەکێک لە هاوپەیمانە پێشووەکانی رایگەیاند سەرۆک دەیەوێت رای گشتی بەلاڕێدا بەرێت لەمەڕ گرفتە ئابورییەکان و کێشە گرنگەکانی تری وڵاتەکە. «دوای (٤٨) کاتژمێر هەمووی لەبیر دەکرێت. هەرکاتێک ئەجێندای ناوخۆیی گیربخوات، ئەوان لەم جۆرە ئاراستە گۆڕینە ئەنجام دەدەن»، عەلی باباجان ئەمەی بە رۆژنامەی کەراری تورکی وت کە جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشوو بوو، لە ئەردۆغان جیابووەوە بۆ دروستکردنی پارتی تایبەت بەخۆی لە بەهاری ئەمساڵدا. حکومەتی تورکیا بەدەست دابەزینی لیرەوە دەناڵێنێت. لە دووشەممەی رابردوودا لیرەی تورکی بۆ کەمترین ئاستی دابەزی لەمێژوویدا بەرامبەر دۆلار بەجۆرێک گەیشتە (٨.١٥) لەبەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکی. لەلایەکی ترەوە شیکەرەوان پێیانوایە میدیای تورکیا رۆڵێکی خراپی بینیوە لەگواستنەوەی رووداوەکاندا بۆ پشتیوانانی ئەردۆغان لەتورکیا، کە پڕوپاگەندەی ناسیۆنالیستیان دەرخواد دەدرێت لەلایەن ئۆرگانەکانی حکومەتەوە، ئەم رووبەڕوبوونەوەیە لەگەڵ فەرەنسا تەنها بەشێکە لە زنجیرە «بێڕێزییەکان» لەلایەن دوژمنەکانی تورکیا لە دەرەوەو دەبێت تۆڵە بسەنرێتەوە. «خەڵک پێیان دەوترێت سەرۆکی فەرەنسا بێڕێزی بەو شتانە دەکات کە لای ئێمە پیرۆزەو نیشتمانپەروەرترین و راستترین کار ئەوەیە ئێمەش لێیان توڕە بین»، سەلیم کۆرو، شیکەرەوە لەناوەندی توێژینەوەی سیاسەتی ئابوری لەئەنقەرە ئەمەی بە رۆژنامەی تایمز وت. ژۆن مارکاو، سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەزانکۆی پۆ گرینۆبڵی فەرەنسی، پێیوایە میدیای تورکی رۆڵی هەبووە لە توانای ئەردۆغان بۆ ئاراستەکەردنی ناکۆکییەکانی لەگەڵ ماکرۆن. «ئەردۆغان سوود لەو راستییە دەبینێت کە میدیای زمانی تورکی زۆر کەم گرنگییان داوە بە سەربڕینی مامۆستاکە. بەواتایەکی تر هۆکاری پشت پێوەرە نوێیەکانی ماکرۆن بۆ رووبەڕووبونەوەی توندڕەوی ئیسلامی. دەرهێنانی پێوەرە نوێیەکان لەسیاقی خۆیان ئاسانتری دەکات بۆ ئەردۆغان تا ماکرۆن وەک کەسێکی شێت بناسێنێت»، مارکاو ئەمەی بە رۆژنامەی دەچ ویڵی ئەڵمانی وت. لەسەرەتای مانگی رابردوو ئیمانیۆل ماکرۆن لەوتارێکیدا رایگەیاند ئیسلام « لە قەیراندایە لەهەموو جیهاندا»و پلانی خۆی راگەیاند بۆ «چاکسازی ئیسلامی» تا زیاتر بگونجێت لەگەڵ بەها کۆماری و سیکۆریزمییەکانی وڵاتەکەیدا. دوای تیرۆرکردنی مامۆستاکەش، ماکرۆن وتی کە «پاشگەزنابنەوە» و بەردەوام دەبن لە بڵاوکردنەوەی کاریکاتێر، ئەمەش تووڕەیی جیهانی ئیسلامی بەدوای خۆیدا هێناو لەچەندین وڵات بایکۆتی شتومەکی فەرەنسی راگەیاندراو خۆپیشاندان دژی ماکرۆن و بێڕیزیکردن بە پێغەمبەری ئسیلام ئەنجامدرا. «پێموایە ئەو کاردانەوانە ئەنجامی بەدرۆکردن و شێواندنی قسەکانی من بوون، چونکە خەڵک وا تێگەیشتوون من پشتگیریم لەو کاریکاتێرانە کردووە»، ماکرۆن لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری ئەمەی وت کە شەممەی رابردوو بڵاوکرایەوە. بەربەرەکانێ و پێکدادانی ئەم دوو سەرۆکە رەنگە سوودی بۆ ماکرۆنیش هەبێت. «وادیارە [ئەم پێکدادانە] یارمەتیدەری سەرۆکی فەرەنساش بێت. هەردوو سەرکردەکە لەوە تێدەگەن دەستکەوتێک هەیە بەدەستی بهێنن بۆ پاشخانی خۆیان، ماکرۆن هێندەی ئەردۆغان لەوە تێدەگات»، کۆرو وای وت. ماکرۆن بۆ رازیکردن و بەدەستهێنانی دەنگ لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٢ دەیەوێت وەک کەسێکی تووند خۆی دەربخات دژی ئەردۆغان لە ناوخۆی فەرەنسا لەکاتێکدا ئەردۆغانیش لەم نێوەندەدا جەماوەری ناوخۆ بۆ لای خۆی رادەکێشێت. «ئەردۆغان بەنزین بە ئاگری ناسیۆنالیستیدا دەکات و ماکرۆنیش دەیەوێت جەخت بکاتەوە لەسەر ترسی فەرەنسییەکان بەرامبەر ئیسلامیزم و تاوان تا دەنگدەرانی راستڕەو لەخۆی رازی بکات لەپێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ٢٠٢٢دا»، دیدیەر بلیۆن، جێگری بەڕێوبەری پەیمانگەی فەرەنسی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و ستراتیجی ئەمەی بە دەچ ویڵی وت. لەلایەکی ترەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، شەڕ دژی ماکرۆن وا لە ئەردۆغان دەکات خۆی وەک دەنگی جیهانی ئیسلامی دەربخات، لەکاتێکدا زۆرێک لەسەرکردە موسوڵمانەکان سوورن لەسەر دوورکەوتنەوە لە ناکۆکی لەگەڵ رۆژئاوادا لەسەر سیکۆلاریزم و ئازادی رادەربڕین. «ئەمە هەلێکی زێڕینە بۆ ئەردۆغان تا بێتە پێشەوەو وەک پارێزگاری ئیسلام و سەرکردەی سوونی لەجیهانی عەرەبیدا خۆی دەربخات و بۆ ماکرۆنیش [ئەم هەلە بوونی هەیە] تا بتوانێت هەژموونی خۆی زیاتر بکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا»، ئەیدنتاباس وای وت. هەندێک پێیانوایە سەرکردەی تری جیهانی سووکایەتی بە موسوڵمانان دەکەن و موسوڵمان دەکوژن، بەڵام ئەردۆغان تەنها ئەم شەڕەی لەگەڵ ماکرۆن دەستپێکردووە. «[ئەردۆغان] هەر بەڕاستی پێیوایە بەو قسانەی ماکرۆن بێڕێزی پێکراوەو بڕوای وایە بێڕێزی کردنە بەرامبەر موسوڵمانان، بەڵام بەشیوەیەکی ستراتیجی ئەو ئەم ساتەی هەڵبژاردووە تا بڵێت بێڕێزیم پێکراوە. ترەمپ زۆرجار لەملاولا شتی زۆر خراپ بە موسوڵمانان دەڵێت. پوتن موسوڵمانان لە سوریا دەکوژێت و چینیش دەستگیریان دەکات، بەڵام ئەو بڕیاریداوە ئەم هێرشە بکات لەم کاتەدا»، دیپلۆماتکارێکی خانەنشین ئەمەی بە تایمز وت. سینان ئۆڵگن، بەڕێوبەری ناوەندی تووێژینەوەی ئابوری و سیاسەتی دەرەوە لە ئەستەنبوڵ پێیوایە ناکۆکی تورکی-فەرەنسی کاریگەرییەکی درێژخایەنی دەبێت. «ئەم ناکۆکییە لێکترازانی شارستانیەتی نێوان تورکیا‌و رۆژئاوا فراوانتر دەکات، کە لەئیسلامۆفۆبیاوە سەرچاوەی گرتووە. گرژی لەنێوان ئەوانەی پشتگیری ئازادی رادەڕبرین دەکەن و ئەوانەی دەیانەوێت پارێزگاری لەبەها ئایینییەکان بکەن زیاتر قووڵ دەبێتەوە»، ئۆڵگن ئەمەی بە دەچ ویڵی وت
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ى تشرینى دووه‌م هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا به به‌شدارى زیاتر له 250 ملیۆن ده‌نگده‌ر ده‌ستیپێکرد و پرۆسه‌که له ویلایه‌تى نیوهامشێر وه‌ک یه‌که‌م ویلایه‌ت له‌کاتژمێرى 8:00ى به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ده‌نگده‌ران له‌نێوان دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کان و جۆ بایدن له کاندیدى دیموکراته‌کان، یه‌کێکیان بۆ چوارساڵى داهاتو وه‌ک سه‌رۆکى وڵات له کۆشکى سپى هه‌ڵده‌بژێرن. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا ده‌ستیپێکرد، پێشووتر زیاتر له 90 ملیۆن ده‌نگده‌ر به‌شێوه‌ى ئه‌لیکترۆنى ده‌نگیانداوه و ئه‌مڕۆش زیاتر له 250 ملیۆن ده‌نگده‌رى دیکه به‌شدارى پرۆسه‌که ده‌که‌ن، له‌م هه‌ڵبژاردنه جگه له دیاریکردنى سه‌رۆکى وڵات، 435 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، 35 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سینات و فه‌رمانڕه‌واى 11 ویلایه‌ت و 2 ناوچه‌ى دیکه‌ى سه‌ر به ئه‌مریکاش هه‌ڵده‌بژێردرێن. تا دوێنێ راپرسییه‌کان به‌شێوه‌ک بووه له قازانجى جۆبایدن کاندیدى دیموکراته‌کاندا بووه، له ویلایه‌تى فلۆریدا 9 خاڵ له‌پێش دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کانه و له زۆرێک له ویلایه‌ته یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌کانیش ده‌نگه‌کانى بایدن زیادیکردوه. پرسى ئابوری، ئاسایش، سیسته‌مى ته‌ندروستى و هاتنى کۆچبه‌ران چوار سه‌ره‌کیترین ته‌وه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌کان بوون، له‌نێوان هه‌ردوو کاندیدى کۆمارییه‌کان و دیموکراته‌کاندا. له ئه‌مریکا دابه‌شکردنى ئه‌نجوومه‌نى هه‌ڵبژاردن بۆ ویلایه‌ته‌کان به‌پێى ژماره‌ى دانیشتووانه. ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه که ده‌نگده‌ران بڕیار ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئاستى ویلایه‌ته‌کان پێشبڕکێ بکه‌ن نه‌ک له‌سه‌ر ئاستى نیشتمانى که هه‌موو ئه‌مریکا ده‌گرێته‌وه. ئه‌وه‌ش وا ده‌کات که ئه‌گه‌ر کاندیدێک زۆرینه‌ى ده‌نگه‌کان له‌سه‌ر ئاستى نیشتمانى بباته‌وه، وه‌کو هیلارى کلینتن له ساڵى 2016، به‌ڵام هێشتا بدۆڕێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌نجوومه‌نى هه‌ڵبژاردن که له‌سه‌ر ئاستى ویلایه‌ته‌کان بڕیار ده‌ده‌ن. له ده‌نگدانى سه‌رۆکایه‌تى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکادا ویلایه‌ته‌کانى ویسکۆنسن، په‌نسلڤانیا، میشیگان، باکورى کارۆلینا، فلۆریدا و ئه‌ریزۆنا رۆڵێکى به‌رچاویان هه‌یه له یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ناوى ئه‌و که‌سه‌ى ده‌بێته سه‌رۆکى چوار ساڵى داهاتوى ئه‌مریکا.
هاوڵاتى (صیاح عبدالله کوره‌چی) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى کۆمسیاران له‌کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى کوردستان دواى توشبوونى به ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ى تشرینى دووه‌مى 2020، کۆمسیۆنى باڵاى سه‌رخۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، "پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى فه‌رمانگه‌که‌مان ئاڕاسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى خوا لێیخۆشبێت به‌ڕێز ( صیاح عبدالله کوره‌چى ) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى کۆمسیاران له‌کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتوه، "ناوبراو به‌هۆى نه‌خۆشى کۆڕۆنا کۆچى دوایى کردوه ، داواکارین له‌خواى گه‌وره سه‌بر و ئارامى به ئێمه و به خانه‌واده‌ى کۆچکردوو ببه‌خشێت". به‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان، تائێستا 78 هه‌زار و 216 که‌س توشى کۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش 43 هه‌زار و 858 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه و 2 هه‌زار و 509 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
