ھاوڵاتی سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان داوادەکات هەموو كێشه‌كان بە "دانايى و دانبەخۆداگرتن" چارەسەر بکرێن بۆئەوەی دۆخه‌كه لەوە زیاتر پەرەنەستێنێت، ئەوەش دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ لە ناحیەی چەمانکێ لە سنووری ئامێدی لە گرژیەکدا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا. . سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان لە رایەگەیەنراوێکدا دەڵێت "هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە لە قووڵايی خاکی هەرێمی کوردستاندا و لە ناحیەی چەمانکێ له سنووری پارێزگای دهۆک كه تيايدا پێشمه‌رگه‌يه‌ك شه‌هيد و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره و به توندى سه‌ركۆنه‌ى ده‌كه‌ين". ھەروەھا دەڵێت "لە کاتێکدا گەلی کوردستان گیرۆدەی چه‌ندين قەیران و کێشەیه، ئەم شەڕپێفرۆشتن و بارگرژییە له‌لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه، دۆخی هه‌رێمی کوردستان و گەلەکەمان دووچاری نەهامەتیی زیاتر دەکاته‌وه و كه‌س تيايدا براوه نييه". لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا دەڵێت "داواکارين هەموو كێشه‌كان بە دانايى و دانبەخۆداگرتن چارەسەر بکرێن و دۆخه‌كه لەوە زیاتر پەرەنەستێنێت". دەقی راگەیەنراوەکە ڕاگه‌يه‌نراوێك له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە لە قووڵایيی خاکی هەرێمی کوردستاندا و لە ناحیەی چەمانکێ له سنووری پارێزگای دهۆک كه تيايدا پێشمه‌رگه‌يه‌ك شه‌هيد و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره و به توندى سه‌ركۆنه‌ى ده‌كه‌ين. ئه‌م هێرشه هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و هێرشە بۆ سەر ژیان و ئارامیی خەڵک و خاکی کوردستان. لە کاتێکدا گەلی کوردستان گیرۆدەی چه‌ندين قەیران و کێشەیه، ئەم شەڕپێفرۆشتن و بارگرژییە له‌لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه، دۆخی هه‌رێمی کوردستان و گەلەکەمان دووچاری نەهامەتیی زیاتر دەکاته‌وه و كه‌س تيايدا براوه نييه. وەک هەمیشە دووپاتی دەکەینەوە كه پێویستە په‌كه‌كه ڕێز لە قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هەرێمى كوردستان و حکوومەت و دامەزراوە شەرعییەکانی بگرێت و شەڕ و گێچەڵ لە کوردستان دوور بخاته‌وه. سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌وسوكارى پێشمه‌رگه‌ى شه‌هيد (هێرش جەوهەر محه‌مه‌د) ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين، هیوای زووچاکبوونەوە بۆ پێشمەرگە بریندارەکانمان دەخوازين، داواکارين هەموو كێشه‌كان بە دانايى و دانبەخۆداگرتن چارەسەر بکرێن و دۆخه‌كه لەوە زیاتر پەرەنەستێنێت . سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان 4/11/2020
جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا توانی لە دوو ویلایەتی یەکلاکەرەوەدا پێش ترەمپ بکەوێت لە کۆی حەوت ویلایەت کە ھێشتا بە تەواوەتی یەکلایی نەبوونەتەوە، ئەگەر بێت و تاکۆتایی جیاکردنەوەی تەواوی دەنگەکان بایدن لەو دوو ویلایەتە لە پێش بێت سەرکەوتن بەسەر ترەمپدا بەدەستدەھێنێت. جۆ بایدن لەھەردو ویلایەتی مشیگن و ویسکۆنسن پیش ترەمپ کەوتووە لەکاتێکدا تا کەمێک لەمەوبەر دەگەکانی ئەو دوو ویلایەتە لەبەرژەوەندی ترەمپ بوون. کۆی گشتی دەنگەکانی ئەو دوو ویلایەتە 26 کورسی ئەندامانی ئەنجومونی سەرۆکایەتیە. لەگەڵ 6 کورسی تری ویلایەدا نیڤادا کە ھێشتا بایدن لە پیشە دەبێتە 32 کورسی. بایدن تا ئێستا 238 کورسی بەدەستھێناوە ئەگەر بێت و ئەو 32 کورسیەش بباتەوە بەوەش دەبێتە خاوەنی 270 کورسی و سەرکەوتنی تەواوەتی بەسەر ترەمپدا مسۆگەر دەکات. جگە لەمەش ھەریەکە لە ویلایەتەکانی پەنسلیڤانیا 20 کورسی، ویلایەتی نۆرسکارۆلینا 15 کورسی و ویلایەتی جۆرگیا 16 کورسی تا ئێستا ترەمپ بە جیاوازیەکی کەمەوە لە پێش بایدنەوەیە، ئەگەربێت و ترەمپ ئەو سێ ویلایەتەش بباتەوە ناتوانێ سرکەوتن بەدەستبێنێت ھەتاوەکە بەلایەنی کەمەوە یەکێک لە یەکێک لەو سێ ویلایەتەناەشدا سەرنەکەوێت کە ھێشتا بایدن لە پێشیەوەیەتی. لە کۆی 50 ویلایەت تا ئێستا تەنھا 7 ویلایەت دەنگەکانی جیانەکراونەتەوە بەھۆی ئەوە بەشێک لە دەنگدەران لە رێگەی پۆستەوە دەنگیان داوە بەھۆی کۆرۆناوە، ئەوەش وای کردوە جیاکردنەوەی دەنگدان لەو ویلایەتانە دوابکەوێت. لە شەش ویلایەتی ئەو 7 ویلایەتە ترەمپ لە پێشەوەبوو بەڵام کاتێک دەنگەکانی پۆستە جیاکرانەوە دەرکەوت لە بەرژەوەندی بایدندایەو لە دوو ویلایەتی تردا پێش ترەمپ کەوت کە ویلایەتەکانی مشیگن و ویسکۆنسنن. ئەگەربێت و بایدن تا کۆتایی لەو دوو یولایەتە پێش کەوێت سەرکەوتنی بەسەر ترەمپدا مسۆگەر کردوەو دەبێتە 46 ھەمین سەرۆکی ئەمریکا.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌ڵێت:" پارێزگاریکردن له پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه له که‌رکوک و پابه‌ندبون به دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى و زامنکردنى مافى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى شاره‌که‌یه". به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ى تشرینى دووه‌مى 2020 له به‌غدا پێشوازى له شاندێکى که‌سایه‌تیه‌کانى داقوق و به‌شیر له سنورى پارێزگاى که‌رکوک کرد. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق رایگه‌یاند، به‌دواداچون و چاودێرى ته‌واو بۆ دۆخى که‌رکوک و کێشه‌ى پێکهاته‌کانى ده‌که‌ن. راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار: سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح پێشوازیکرد له شاندێک که پێکهاتبو له چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کى داقوق به‌شیر له که‌رکوک، له دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار خۆڕ‌اگرى دانیشتوانى که‌رکوکى به‌رزنرخاند له به‌گژداچونه‌وه‌ى تیرۆر و به‌بایه‌خه‌وه ستایشى ئه‌و قوربانیانه‌ى کرد که خه‌ڵکى شاره‌که به‌خشى له جه‌نگى دژ به‌رێکخراوى تیرۆرستى داعش، هه‌روه‌ها به گرنگییه‌وه باسى له رێوشوێنه ئه‌منییه‌کان کرد بۆ رێگریکردن له تیرۆریستان بۆ ئه‌وه‌ى دۆخه‌که نه‌قۆزنه‌وه و هه‌ڕه‌شه له پێکه‌وه‌ژیانى پێکهاته‌کانى شاره‌که بکه‌ن. ئه‌وه‌ش هاتوه، له ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار گوێى له ئه‌ندامانى شانده‌که گرت له باره‌ى دۆخى به‌شیر، به‌تایبه‌تى داواکارییه‌کانى که‌سوکارى قوربانیان و ئه‌و کێشانه‌ى که خه‌ڵکى داقوق و به‌شیر و که‌رکوک به‌گشتى روبه‌ڕوى ده‌بنه‌وه. سه‌رۆک به‌رھه‌م جه‌ختیکرده‌وه له پێویستى هێنانه‌دى ئارامى و پارێزگاریکردن له پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه له شارى که‌رکوک ھه‌ر له دیداره‌که‌دا سه‌رۆک به‌رھه‌م جه‌ختیکرده‌وه له پێویستى هێنانه‌دى ئارامى و پارێزگاریکردن له پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه له شارى که‌رکوک و پابه‌ندبون به دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى و زامنکردنى مافى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى شاره‌که به‌بێ جیاوازى و رێزگرتن له مافى موڵکدارى و رێگریکردن له گۆڕانکارى دیمۆگرافى و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى یه‌کجاره‌کى بۆ کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان به پشتبه‌ستن به ده‌ستور و خواستى که‌رکوکییه‌کان دور له سیاسه‌تى په‌راوێزخستن و سه‌پاندنى ئه‌مرى واقع. سه‌رۆک به‌رهه‌م راشیگه‌یاند، شارى که‌رکوک ده‌وڵه‌مه‌نده به سه‌رچاوه‌ى سروشتى و مرۆی، بۆیه پێویسته خه‌ڵکى که‌رکوک سودمه‌ند بن له خێروبێرى شاره‌که‌یان، ھه‌روه‌ھا گرنگه گشت ھه‌وڵه‌کان یه‌کبخرێت به‌و ئاراسته‌یه‌ى خه‌ڵکى که‌رکوک له سایه‌ى ئاسایش و ئارامى و خۆشگوزه‌رانیدا بژین و شاره‌که‌ش به‌دور بێت له‌وه‌ى بکرێته گۆڕه‌پانى ململانێ و کێشه‌کان. له درێژه‌ى دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار ئاماژه‌ى به‌وه‌کردوه، له پێگه‌ى خۆیه‌وه به‌وردى چاودێرى و به‌دواداچونى ته‌واو بۆ دۆخى که‌رکوک و کێشه‌کانى ده‌کات سه‌ره‌ڕاى که‌مکردنه‌وه‌ى ئاسته‌نگ و کێشه‌ى سه‌رجه‌م پێکھاته‌کانى که‌رکوک، له پێناو یه‌کلایکردنه‌وه‌ى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و زامنکردنى ئاسایش و مافى هاوڵاتیان و ده‌سته‌به‌رکردنى داواکارییه ره‌واکانى خه‌ڵکى که‌رکوک بێ جیاوازی. له‌لاى خۆیانه‌وه‌ى شاندى میوان سوپاس و ستایشى سه‌رۆک کۆماریان کردوه بۆ به‌دواداچونى به‌رده‌وام بۆ دۆخى که‌رکوک و خه‌ڵکه‌که‌ى و ئه‌و رۆڵه گه‌وره‌یه‌ى که ده‌یبینێت بۆ کۆتایى ھێنان به‌کێشه‌کانى شاره‌که و زامنکردنى ئارامى بۆ دانشتوانی.
هاوڵاتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌باره‌ى گرژییه‌کانى نێوان پارتى و په‌که‌که، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، رایگه‌یاند، به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنى دۆخى قه‌واره‌ى سیاسیى هه‌رێم و دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌کانى مایه‌ى نائومێدییه‌و ده‌شڵێت: په‌رله‌مانى کوردستان، له‌م هه‌لومه‌جه‌دا ده‌بێت به‌رپرسیار بێت له ده‌ستپێشخه‌ریى ئاشتییانه‌و ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى لێکگه‌یشتن و دورخستنه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى شه‌ڕى براکوژی. سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان جه‌ختى کردۆته‌وه"هه‌مو جۆره شه‌ڕێکى براکوژیى و خۆبه‌خۆى ته‌حریم و ته‌جریم کردوه‌و وه‌کو تاوانێک دژى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانى گه‌ل و خاکى کوردستان ده‌یبینێت و بۆ ھه‌ر دۆخێکى گرژى و له‌ساتى بونى ھه‌ر کێشه‌یه‌کیشدا ڕێگه‌ى دیالۆگى کردوه به‌بژارده‌ى سه‌ره‌کى بۆ چاره‌سه‌رى ته‌واوى گرفته‌کان و له‌م هه‌لومه‌جه‌شدا ده‌بێت به‌رپرسیار بێت له ده‌ستپێشخه‌ریى ئاشتییانه‌و ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى لێکگه‌یشتن و دورخستنه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى شه‌ڕى براکوژی. ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان: له‌کاتێکدا زیاد له قه‌یران و نه‌ھامه‌تییه‌ک به‌رۆکى کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ى گرتوه‌و ئاسه‌واره‌کانى په‌لامارى داعش و قه‌یرانى دارایى و په‌تاى کۆڕۆنا به‌ھه‌مو جومگه‌و جێگه‌یه‌کى ھه‌رێمه‌که‌مانه‌وه کاریگه‌ریى جۆربه‌جۆرى نه‌رێنیى داناوه، له‌م کاته‌دا له‌ھه‌ر کاتێک زیاتر پێویستیمان به‌ته‌بایى سیاسی، یه‌کڕیزیى و ئاشته‌وایى کۆمه‌ڵایه‌تى و پێکه‌وه‌سازانى نیشتیمانییه. گه‌لى تێکۆشه‌رى کوردستان وێڕاى خۆڕاگریى که‌م وێنه، به‌ڵام دیسان ماندوى نه‌ھامه‌تییه‌کانى ڕۆژگارى زوڵم و زۆرى داگیرکه‌رانه‌و ھێشتا برینه گه‌وره‌کانى ناو مێژوى نوێمان، له ئه‌نفال و ھه‌ڵه‌بجه‌و په‌لاماره دڕندانه‌کانى داعش خوێنیان لێده‌چۆڕێت، ماک و شوێنه‌واریى شه‌ڕه‌کانى ناوخۆ له مێژوى دورو نزیکماندا نه‌سڕاونه‌ته‌وه، ھێشتا وێڕاى به‌خشینى ڕوبارێک خوێنى شه‌ھیدان، به‌ڵام قه‌واره‌ى سیاسیى هه‌رێم و ده‌سکه‌وته ده‌ستورییه‌کانمان له‌مه‌ترسیى ده‌رباز نه‌بون و گه‌له‌که‌شمان له‌ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌چاوه‌ڕوانیى ئاساییبونه‌وه‌ى دۆخى شاره‌کانیان و جێبه‌جێبونى مادده‌ى 140ى ده‌ستورن. له‌م سه‌روبه‌نده‌دا جۆشدانى ململانێى نوێى خۆبه‌خۆ و سه‌رکێشى و به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنى دۆخى قه‌واره‌ى سیاسیى هه‌رێم و دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌کانى مایه‌ى نائومێدییه، گه‌لى کوردستان له‌برى ئاڵۆزى و گرژیى نێوان ھێز‌و لایه‌نه دژبه‌ره‌کان، چاوى له یه‌کڕیزى و ته‌باییه، چاوه‌ڕوانى سازانى حزبه‌کان و پێکه‌وه‌ھه‌ڵکردن و قوڵکردنه‌وه‌ى گیانى ئاشته‌وایى نیشتیمانى و ڕێکخستنه‌وه‌و یه‌کخستنه‌وه‌ى ناوماڵى کوردییه. په‌رله‌مانى کوردستان که‌پێگه‌ى ده‌ستوریى ڕه‌واو نوێنه‌رى ئیراده‌ى گه‌لى کوردستان و مه‌رجه‌عى سیاسییه‌تی، هه‌مو جۆره شه‌ڕێکى براکوژیى و خۆبه‌خۆى ته‌حریم و ته‌جریم کردوه‌و وه‌کو تاوانێک دژى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانى گه‌ل و خاکى کوردستان ده‌یبینێت و بۆ ھه‌ردۆخێکى گرژى و له‌ساتى بونى ھه‌ر کێشه‌یه‌کیشدا ڕێگه‌ى دیالۆگى کردوه به‌بژارده‌ى سه‌ره‌کى بۆ چاره‌سه‌رى ته‌واوى گرفته‌کان و له‌م هه‌لومه‌جه‌شدا ده‌بێت به‌رپرسیار بێت له ده‌ستپێشخه‌ریى ئاشتییانه‌و ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى لێکگه‌یشتن و دورخستنه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى شه‌ڕى براکوژی. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، پێویسته ھه‌موان دیدى نیشتیمانى و به‌رژه‌وه‌ندیى نه‌ته‌وه‌یى زاڵ بکه‌ن و ئامانجه بچوکه‌کانى حزبایه‌تى ته‌سک و دیدى ھه‌ژمونخوازیى و قۆڵبادان به‌لاوه بنێن و ڕێز له ئیراده‌ى ئاشتیخوازانه‌ى گه‌لى کوردستان بگرن که شه‌ڕى خۆبه‌خۆ وه‌ک کرده‌یه‌کى ناڕه‌واو تاوان ده‌بینێت. شه‌ڕو گرژى و ئاڵۆزیى خۆبه‌خۆو نه‌سازانى ھێزه سه‌ره‌کییه کوردستانییه‌کان له‌م ڕۆژگاره دژوارانه‌ى که‌ئێستا کوردستان و ناوچه‌که‌و جیھان تیایدا گوزه‌ر ده‌که‌ن، به‌ڵاو نه‌ھامه‌تیه‌کى گه‌وره‌یه، به‌ڵایه‌ک ھه‌موان تیایدا ده‌دۆڕێین، که‌ئه‌مه‌ش تاوانێکه گه‌لى کوردستان له‌به‌رانبه‌ریدا بێده‌نگ و لێبورده نابێت، بۆیه ده‌بێت له‌م ساته ھه‌ستیارانه‌دا ھه‌موان دانبه‌خۆدابگرن و لۆجیکى ئاشتى و بژارده سیاسى و ئه‌قڵانییه‌کان زاڵ بکه‌ن و بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانى گه‌لى کوردستان بکه‌نه‌وه. د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان 2020/11/4
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له 24 کاژێرى رابردوودا 962 تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌ستنیشانکراون و 28 تووشبووى ڤایرۆسه‌که‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه، له راگه‌یێندراوى ژماره 252ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیدا هاتووه، له 24 کاژێرى رابردوودا شه‌ش هه‌زار و 670 پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئه‌نجامدراون، له‌و ژماره‌یه 962 پشکنینیان پۆزه‌تیڤ بوون. تووشبووه نوێیه‌کان به‌پێى پارێزگاکان به‌مشێوه‌یه دابه‌شبوون: هه‌ولێر: 392 تووشبوو دهۆک: 283 تووشبوو سلێمانی: 271 تووشبوو هه‌ڵه‌بجه: 16 تووشبوو 28 تووشبووى کۆرۆناش له‌و ماوه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌پێى پارێزگاکان به‌مشێوه‌یه دابه‌شبوون: سلێمانی: 10 که‌س دهۆک: 9 که‌س هه‌ولێر: 5 که‌س هه‌ڵه‌بجه: 4 که‌س هاوکات 404 تووشبووى پێشووى ڤایرۆسه‌که‌ش چاکبوونه‌ته‌وه، به‌پێى پارێزگاکان به‌مشێوه‌یه دابه‌شبوون: دهۆک: 205 که‌س هه‌ولێر: 115 که‌س سلێمانی: 62 که‌س هه‌ڵه‌بجه: 22 که‌س ئامارى گشتیى پشکنین، تووشبوون، مردن و چاکبوونه‌وه له کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان به‌مشێوه‌یه: پشکنین: 673607 پشکنین تووشبوون: 80413 تووشبوو چاکبوونه‌وه: 50698 که‌س گیانله‌ده‌ستدان: 2560 که‌س وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داوا له هاونیشتمانیان ده‌کات پابه‌ندبن به رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دوورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالخ و پۆشینى ماسک و ده‌ستکێش، هه‌روه‌ها له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره 122.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له کۆبونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆیدا جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که "به تووندى ئیدانه‌ى هێرشى په‌که‌که بۆ سه‌ر هێزى پێشمه‌رگه ده‌که‌ین". راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ى تشرینى دووه‌مى 2020 حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌باره‌ت به هێرشى ئه‌مڕۆى ناحیه‌ى چه‌مانکێ له پارێزگاى دهۆک له لایه‌ن هێزه‌کانى په‌که‌که بۆ سه‌ر هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى کرده‌وه له‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان، قه‌واره‌ى سیاسى و شه‌رعیى خه‌ڵکى کوردستانه، هێزى پێشمه‌رگه‌ش پارێزه‌رى خاک و خه‌ڵکى کوردستانه ، بۆیه هه‌ر هێرشێکى له‌م جۆره ، هێرشکردنه بۆ سه‌ر ته‌واوى خه‌ڵکى کوردستان . حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دژى شه‌ڕى براکوژییه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌م جۆره هێرشانه به به‌زاندنى هێڵى سوور ده‌زانێت، ئه‌م هێرشه‌ى ئه‌مڕۆش که کراوه‌ته سه‌ر هێزى پێشمه‌رگه له لایه‌ن هێزه‌کانى په‌که‌که، به تووندى ئیدانه ده‌کات و به ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌کانى له قه‌ڵه‌م ده‌دات . له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، وه‌ک حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ڕێگرى له تێکچوونى ئاسایشى هه‌رێم ده‌که‌ین. له ته‌وه‌رى یه‌که‌مى کۆبوونه‌وه‌که‌دا ، سه‌رۆک وه‌زیران جارێکى دیکه هوشداریدا له مه‌ترسییه‌کانى زیاتر ته‌شه‌نه‌کردنى په‌تاى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان، به‌تایبه‌تى له گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى زستان و سه‌رما ، سه‌رۆک وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان، گه‌یشتووه‌ته ئاستێکى مه‌ترسیدار و ڕۆژ نییه چه‌ندین که‌س گیان له ده‌ست نه‌ده‌ن . بۆیه داموده‌ستگاکانى حکومه‌تى ڕاسپارد که نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ک، هیچ که‌مته‌رخه‌مییه‌ک له پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و جێبه‌جێکردنى ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى بکرێت، به‌تایبه‌تى له فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌ت و شوێنه گشتییه‌کان. ئه‌وانه‌ى بێ باکیشن و به شێوه‌یه‌کى نابه‌رپرسانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره ده‌که‌ن و پابه‌ند نابن ، ئه‌وه به‌داخه‌وه به مه‌به‌ست ژیانى خه‌ڵک ده‌خه‌نه مه‌ترسیى جیددیه‌وه و ده‌بنه هۆکار بۆ مردنى خزم و که‌سوکار و هاووڵاتییان به گشتی. پاشان دکتۆر سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستی، ڕاپۆرتێکى تایبه‌تى سه‌باره‌ت به ڕه‌وشى په‌تاى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان و ستراتیجى وه‌زاره‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که خسته‌ڕوو. دواتر ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ، ڕاپۆرتێکى سه‌باره‌ت به میکانیزم و ئاستى جێبه‌جێکردنى ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى و ڕێنماییه‌کانى لیژنه‌ى باڵاى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان و کێشه و گرفت و ئاسته‌نگه‌کان خسته‌ڕوو. ئاماژه‌ى به کۆمه‌ڵێک پێشنیاریش کرد بۆ زیاتر پابه‌ندبوونى فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌ت و هاووڵاتییان و سه‌ردانکه‌رانى داموده‌زگا حکومییه‌کان به ڕێنماییه‌کان . له ته‌وه‌رى دووه‌مى کۆبوونه‌وه‌که‌دا ، وه‌زیرى ناوخۆ ڕاپۆرتێکى پێشکه‌ش کرد سه‌باره‌ت به ڕێکخستنى کارى کۆمپانیا ئه‌منییه‌کان له هه‌رێمى کوردستان و داتا وزانیاریى پێویستى له‌م ڕووه‌وه خسته‌ڕوو ، که تیایدا مه‌رجه‌کانى پێدانى مۆڵه‌تى کار به‌م کۆمپانیایانه و پابه‌ندییه‌کانیان و چالاکیه‌کانیان وپابه‌ندکردنیان به پێدانى باجى پێویست وچاودێریکردنى کاره‌کانیان له بوارى پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى پاسه‌وانى روونکرابووه‌وه، به ئاراسته‌ى ڕێکخستنه‌وه‌ى کار وچالاکى ئه‌م کۆمپانیایانه له چوارچێوه‌ى مه‌به‌سته‌کانى دامه‌زراندنیان و به‌ڕه‌چاوکردنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتی، دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا، دواى له به‌رچاوگرتنى هه‌موو تێبینى و پێشنیاره‌کان، پڕۆژه یاسایه‌ک سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ئاماده بکرێت و له دواى په‌سه‌ندکردنى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بنێردرێت بۆ په‌رله‌مانى کوردستان بۆ ته‌شریعکردنی.
هاوڵاتى که‌جه‌که رایگه‌یاند، راگه‌یاندراوه‌که‌ى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى بۆ ره‌وایدان بوو به سیاسه‌تى جه‌نگیى حیزبه‌که‌ى نه‌ک رێگریکردن له جه‌نگى کورد له دژى کورد. له راگه‌یاندراوه‌که‌ى که‌جه‌که‌دا باسى ئه‌وه‌کراوه، "کێشه‌ى پارتى له‌گه‌ڵ په‌که‌که به‌هۆى ئه‌و پاساوانه نییه، که له راگه‌یاندراوه‌که‌ى بارزانیدا هاتبووه، به‌ڵکو به‌هۆى په‌یوه‌ندییه‌تى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورکیادا". هه‌روه‌ها جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که" هه‌موو دونیا ده‌زانێت به‌بێ دژایه‌تیکردنى په‌که‌که ناتوانێت په‌یوه‌ندییه‌کى باشى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورکیادا هه‌بێت، چونکه ده‌وڵه‌تى تورکیا ته‌نها به‌هۆى دژایه‌تیکردنى په‌که‌که‌وه په‌یوه‌ندیى باش له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌کاندا دروست ده‌کات". که‌جه‌که له‌باره‌ى دۆخى ئه‌مدواییه و راگه‌یاندراوه‌که‌ى مه‌سعود بارزانى له وه‌ڵامى لێدوانه‌کانى موراد قه‌ره‌یلان بۆ رێگریکردن له شه‌ڕى ناوخۆ راگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه. له راگه‌یاندراوه‌که‌ى که‌جه‌که‌دا هاتووه:" کۆمتیه‌ى جێبه‌جێکارى په‌که‌که و ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى که‌جه‌که له راگه‌یاندراوه‌کانیاندا جه‌ختیان له‌وه کردووه‌ته‌وه، که هیچ کێشه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ پارتى دیموکراتى کوردستان و حکومه‌تى هه‌رێمى باشوورى کوردستاندا نییه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که" پارتى به‌هۆى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ کۆمارى تورکیا و چوونه ژێربارى سیاسه‌ته‌کانى کۆمارى تورکیا بۆچوونى خراپ و هه‌ڵه‌ى به‌رامبه‌ر به بزووتنه‌وه‌ى ئازادیى کوردستان گرتووه‌ته‌به‌ر". هاوکات، که‌جه‌که راشیگه‌یاند، موراد قه‌ره‌یلاین فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل رایگه‌یاند، پارتى ده‌یه‌وێت ناوچه‌کانى گه‌ریلا گه‌مارۆ بدات و ئه‌وه‌ش ئاماده‌کارییه بۆ شه‌ڕ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه له دژى په‌که‌که، بۆیه داواى له گه‌لى کورد کردبوو له‌وباره‌یه‌وه هه‌ستیار بن. هه‌روه‌ها قه‌ره‌یلان داواى له مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى کردبوو، رێگرى له‌و گرژییه و ئه‌و دۆخه بکات، به‌ڵام له کاتێکدا خه‌ڵکى کوردستان چاوه‌ڕێ وه‌ڵامێک بوون، مه‌سعود بارزانى به بڵاوکردنه‌وه‌ى راگه‌یاندراوێک ده‌ستیکرد هێنانه‌وه‌ى پاساوى یاسایى بۆ ئاماده‌کارییه‌کانى حزبه‌که‌ى بۆ جه‌نگ و هه‌وڵیدا به چه‌واشه‌کردنى راستییه‌کان خه‌ڵک چه‌واشه بکات. له به‌شێکى تر‌ى راگه‌یاندراوه‌که‌ى که‌جه‌که‌دا هاتووه، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى له راگه‌یاندراوه‌که‌یدا به پاساوهێنانه‌وه ده‌یه‌وێت ره‌وایى به گه‌مارۆدانى ناوچه‌کانى گه‌ریلا بدات و به‌وه‌ش نیشانى دا که نیازى جه‌نگیان له‌گه‌ڵ په‌که‌که هه‌یه و ئه‌و بڕیاره‌یان داوه و به دواى کات و ده‌رفه‌تى گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ هه‌ڵگیرساندنى ئه‌و شه‌ڕه، ئه‌وه له کاتێکدایه راى گشتیى خه‌ڵکى کوردستان چاوه‌ڕێى کۆتایهاتنه به جه‌نگ، به‌ڵام دیاره ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به گه‌مارۆدانى ناوچه‌کانى گه‌ریلا، که له جه‌نگ له دژى ده‌وڵه‌تێکى داگیرکه‌ر پاکتاوکه‌ردان، مه‌به‌ستى خۆیان له گه‌مارۆدانى ناوچه‌کانى گه‌ریلا خسته‌ڕوو.
ھاوڵاتی میدیای کوردستان 24ی نزیک لە سەرۆکی حکومەت بلاویکردەوە پیشمەرگەیەک کوژراوە و سێ تر بریندار بوون بەیانی ئمەڕۆ چوارشەممە لە ھێرشێکی پەکەکدا لە ناوچەی چەمانکێی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆک، بەڵام بەپێی زانیاریەکانی ھاوڵاتی روداوەکە ھێرش نەبوەو تەقینەوەی بۆمبێک بووە. بەپێی بەدواداچوونی ھاولاتی کە لە چەند سەرچاوەیەکی ناوچەکەکەوە دەستیکەوتووە، بۆمبێک بە ئۆتمبێلێکی ھێزەکانی پێشمەرگەدا دەتەقێتەوە لە سنوری ناحەیەی چەمانکێ لە قەزای ئامێدی بەڕوەبەری ناحیەکەش پەکەکە تۆمەتباردەکات. دوێنێ بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆماجڤاکێن کوردستان- کەجەکە، ڕایگەیاند، "سیاسەتەکانی پارتى سەبارەت بە هەڵگیرساندنی شەڕ بە مەترسیدار ناودەبات و جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەو شەڕە دژی گەلی کورد ڕاگەیەندراوە، نەک پەکەکە، ئەم سیاسەتە پارتى بەرەو لەناوچوون دەبات". ئەوەش دوایی ئەوەدێت، دوو ڕۆژ پێش ئێستا مەسعود بارزانى سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "چەکدارانی پەکەکە بەشێک لە ناوچە سنووریەکانیان داگیرکردووە و خۆیان وەک جێگرەوەی حکومەت سەپاندووە، هاوکات رێگریان لە خەڵک کردووە ماڵ و دێهاتەکانیان ئاوەدان بکەنەوە".
ھاوڵاتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتیی ئەمریکا سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی راگەیاند و بە لایەنگرانی وت "بڕۆن ئاهەنگ بگێڕن". دۆناڵد ترەمپ لە وتارێکی کورت‌دا بۆ لایەنگرانی لە کۆشکی سپی وتی "ئێمە ئامادەین بۆ ئاهەنگگێڕان و لە زۆربەی شوێنەکان براوەین، ئەنجامەکانی ئەمشەو بینیمان زۆر باش بوون، توانیمان بیبەینەوە و تاکە شتێک مابێت بیکەین ئەوەیە ئەوەیە ئاهەنگ بگێڕین". ترەمپ ترسی خۆیشی لە ئەگەری ساختەکاری نەشاردەوە و وتی "ئێمە لەبەردەم ئەوانەدا دەوەستین کە دەیانەوێت دەنگەکانمان ببەن بۆ خۆیان". پێش وتارەکەشی لە تویتەر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە "دیموکراتەکان دەیانەوێت دەنگەکانمان بدزن". وتیشی "ئێمە دەمانەوێت دڵنیابین کە یاسا سەروەر دەبێت و مامەڵە لەگەڵ دەنگەکان بەپێی یاسا دەکرێت، دەمانەوێت دڵنیابین دوای داخستنی بنکەکانی دەنگدان لەهیچ شوێنێک دەنگ نەدرابێت، چونکە ئەوە زۆر ناخۆشە دوای کاتی یاسایی دەنگ بدرێت و رێگەش بەوە نادەین". ترەمپ وتیشی "ئەمشەو شەوێکی زۆر مەزنمان دەبێت، بازاڕەکان دەبووژێنەوە و ئێوە تەماشا بکەن". ھەروەھا مایک پێنس، کە ئێستا جێگری سەرۆک ترەمپە و ئەگەر سەرکەوتنیان مسۆگەر بێت چوار ساڵی دیکەش لەو پۆستەدا دەبێت، لەتەنیشت ترەمپ وەستا و بە کورتی ئەویش وتی "خۆشحاڵم لێرەین بۆ راگەیاندنی سەرکەوتن، توانیمان سەرکەوتن بەدەستبهێنین". پێش دۆناڵد ترەمپ، جۆ بایدن بەربژێری دیموکراتەکانیش وتارێکی کورتی بۆ لایەنگرانی دا، بەڵام بایدن هیچ ئاماژەیەکی سەرکەوتنی رانەگەیاند و تەنیا وتی "دەبێت چاوەڕوانی دوا دەنگ بکەین".
دۆناڵد ترەمپ کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا رایگەیاند ئەمڕۆ ئەمڕۆ وتارێکی دەبێت و وتی "سەرکەوتنێکی گەورە" ھەیە. ترەمپ لە تویتێکیدا وتی "گەیشتووینەتە ئاستێکی زۆر باش، بەڵام ئەوان دەیانەوێت ھەڵبژاردنەکە بدزن، ھەرگیز پشتگیریینا ناکەین ئەمە بکەین، نابێ دوای داخستنی سندوقەکانی دەنگدان دەنگ بدرێت". کلێک لێرە بکە بۆ بینینی ئەنجامە یەکلاییبوەکانی ھەڵبژاردن
ویلایەتە یەکلابووەوەکان: - دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی کەنتاکی براوەبوو و هەشت کورسی بەدەستهێنا - وێست ڤێرجینیا: دۆناڵد ترەمپ براوەبوو و پێنج کورسی بەدەستهێنا - کالیفۆرنیا بۆ جۆ بایدن: 55 کورسی - یوتا بۆ دۆناڵد ترەمپ: شەش کورسی - ئۆریگۆن بۆ بایدن: 7 کورسی - واشنتن بۆ بایدن: 12 کورسی - ڤێرجینیا بۆ جۆ بایدن: 13 کورسی - کۆلۆرادۆ بۆ جۆ بایدن: نۆ کورسی - واشنتن دی سی بۆ جۆ بایدن: سێ کورسی - ئەرکانساس بۆ دۆناڵد ترەمپ: شەش کورسی - ساوس کارۆلاینا بۆ ترەمپ: نۆ کورسی - نیوجێرسی بۆ جۆ بایدن: 14 کورسی - ئۆکلۆهاما بۆ ترەمپ: حەوت کورسی - ماسەچووسس بۆ جۆ بایدن: 11 کورسی - تێنەسی بۆ دۆناڵد ترەمپ: 11 کورسی - ئێلێنوا بۆ جۆ بایدن: 20 کورسی - دێلاوێر بۆ جۆ بایدن: سێ کورسی - ئیداهۆ بۆ ترەمپ: چوار کورسی - کۆنێتیکەت بۆ جۆ بایدن: حەوت کورسی - میسیسپی بۆ دۆناڵد ترەمپ: شەش کورسی - ئالاباما بۆ دۆناڵد ترەمپ: نۆ کورسی - ماریلاند بۆ جۆبایدن: 10 کورسی - رۆد ئایلەند بۆ جۆ بایدن: چوار کورسی - ئیندیانا بۆ دۆناڵد ترەمپ: 11 کورسی -نیو مێکسیکۆ بۆ بایدن: پێنج کورسی - نیبراسکا بۆ دۆناڵد ترەمپ: پێنج کورسی - لویزانیا بۆ دۆناڵد ترەمپ: هەشت کورسی - نۆرس داکۆتا بۆ ترەمپ: سێ کورسی - ساوس داکۆتا بۆ ترەمپ: سێ کورسی - وایۆمینگ بۆ ترەمپ: سێ کورسی - هاوایی بۆ جۆ بایدن: چوار کورسی - نیویۆرک بۆ جۆ بایدن: 29 کورسی - نیوهامپشێر بۆ جۆ بایدن: چوار کورسی - کانساس بۆ دۆناڵد ترەمپ: شەش کورسی - میزووری بۆ ترەمپ: 10 کورسی - ڤێرمۆت بۆ جۆ بایدن: سێ کورسی - ئایۆوا بۆ دۆناڵد ترەمپ: 6 کورسی - مۆنتانا بۆ دۆناڵد ترەمپ: 3 کورسی - فلۆریدا بۆ دۆناڵد ترەمپ: 29 کورسی - تەکساس بۆ دۆناڵد ترەمپ: 38 کورسی - ئاریزۆنا بۆ جۆ بایدن: 11 کورسی - مەین بۆ جۆ بایدن: 4 کورسی
