هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای له وه‌زاره‌تی دارایى کرد به‌په‌له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 ره‌وانه‌ی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بکات. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند که مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیران، وه‌زاره‌تی دارایى راسپارد که پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی ساڵی دارایى 2021 ره‌وانه‌ی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بکات. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه کازمی داوای له وه‌زاره‌تی دارایى کردووه به‌په‌له پرۆژه‌یاسای بودجه ره‌وانه بکات تا بخرێته به‌رنامه‌ی کاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.
ھاوڵاتی پەرلەمانی عێراق درەنگانی ئەمشەو کۆبویەوەو بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەبێ کورد دەنگی دا لەسەر پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرز ، بەڵام بەهۆی زیادکردنی هەندێک ماددەی دژی حکومەت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، نوێنەرانی کورد بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکردو یاساکە تێپەڕینرا. بەپێی یاساکە لەممانگی 11ەوە 320 ملیارەکەی هەرێم ڕادەگیرێت ئەگەر نەوت رادەست نەکات، دەبێت هەرێم پابەندی ناردنی بڕێک نەوت بێت کە سۆمۆ دیاری دەکات. ئەگەر ئەوەش نەبوو لە مانگەکانی 11 و 12 ھیچ پارەیەکی تر بۆ ھەرێم نانیریت و دواتر رێکەوتنی نوێ دەکرێت بۆ 2021. بەپێی یاساکە لەم مانگەوە 320 ملیارەکەی هەرێم ڕادەگرێت و دەبێت هەرێم پابەندی ناردنی بڕە نەوتی دیاری کراوبێت ئینجا بڕی بوجەکەی دەنێردرێت. بەلام 320 ملیاری مانگی 10 دەنیرێت. لەناو دانیشتنەکەی پەرلەمان، دەمەقاڵێ لەنێوان نوێنەران کورد و شیعە دروستبووە و دواتر نوێنەرانی کورد دانیشتنەکەیان جێهێشت. سەرکەو ت شەمسەدین پەرلەمانتاری عێراق دوای دەنگدان لەسەر یاساکە رایگەیاند "ئەمرۆ لە ناو پەرلەمانی عێراق کۆتایی بەو چاوپۆشینە هێنرا کە لە ئاست هەرێم هەبوو کە بەو هۆیەوە موچەخۆرانی هەرێم دەیانتوانی سود لە بەشێکی ببینن". بەپێی یاساکە دەبێت ھەرێم پابەندبیت بە ناردنی بڕێک نەوت کە کۆمپانیای سۆمۆ دیاریدەکات ئەگەر ھەرێم نەوت نەگێریتەوە بۆ بەغد،ا ئەوا بەغدا ھیچ بڕە پارەیەکی ئەم قەرزە نانێرێت تا بودجەی ٢٠٢١ دەنگی لەسەر دەدرێت. لە کاتژمێر ۱۲ نیوەرۆی رۆژی چوارشەممە تا کاتژمێر ٦ی سەرلە بەیانی رۆژی پێنج شەممە دانیشتن بەردەوام بوو و لە ناو پەرلەمان و کاتژمێر 6ی بەیانی دەنگی لەسەر درا. بڕیارەکە بریتی نیە لە بڕین و پێدانی پارە، بەڵکو بەپێی ماددەی تایبەت ئەوە زیادکرا کە هەرێم بڕێك نەوت بدات بە عیراق، کە سۆمۆ دیاری بکات. هەروەها داهاتە ئیتیحادییەکانیتریش بداتە عیراق. لەبەرامبەردا بڕێك پارە تەرخان دەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان. کەواتە: 1. هیچ بڕێك نەوت لەسەر هەرێم فەرز نەکراوە. 2. ئەگەر هەرێم و عیراق لەسەر هەر بڕێك نەوت رێک بکەون، کەم یان زۆر، ئەوا لەبەرامبەریدا بڕێك پارە دێت بۆ هەرێم. 3. داهاتە ئیتیحادییەکانیش لێرەدا مەبەست گومرك و باجە، لەپێشتردا هەرێم و بەغدا رێکەوتنێکیان لەسەر کردوە. 4. حکومەتی هەرێم رۆژی (۱۸_۱٠_۲٠۲٠) نوسراوێکی کردوە بۆ حکومەتی عیراق و ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ناردنی نەوت. 5. ئەم یاسای قەرزە کۆتایی شتەکان نیەو لەمانگی داهاتودا پرۆژە یاسای بودجەی ۲٠۲۱ دەچێتە پەرلەمان و دووبارە پشکی کورد بە جۆریکی تر دیاری دەکرێت.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:"حکومه‌تى هه‌رێم په‌رله‌مانتارانى کوردى تووشى ئیحراجى کردووه له‌سه‌ر نه‌ناردنى نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان". شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى شیعه‌و سونه دژى ناردنى 320 ملیار دیناره‌که‌ن بۆ هه‌رێمى کوردستان و ده‌ڵێن( هه‌رێم ئیلتزاماتى خۆى جێبه‌جێ نه‌کردووه) و چه‌ند پێشنیارێکیان هه‌یه‌و ئێمه‌ش وه‌ک کورد ره‌زامه‌ند نین". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که په‌رله‌مانتارانى شیعه‌و سونه دوو پێشنیاریان هه‌یه که بریتین له ته‌سلیم کردنى 380 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و راده‌ستکردنى له‌سه‌دا 50% داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان. هه‌روه‌ها پێشنیارێکى دیکه‌یان ئه‌وه‌یه هه‌رێم سه‌رجه‌م نه‌وته‌که‌ى راده‌ستى حکومه‌تى عێراق بکات. ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که ئه‌وان هه‌ردوو پێشنیاره‌که‌یان ره‌تکردووه‌ته‌وه‌و پێشنیارى ئه‌وه‌یان هه‌یه که وه‌ره‌قه‌ى نێوان حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت تا په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه بودجه‌ى ساڵى داهاتوو. هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که هه‌ر ئه‌مشه‌و کاتژمێر 12 جارێکى دیکه دانیشتن ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌وڵى لێکتێگه‌یشتن ده‌ده‌ین، وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم په‌رله‌مانتارانى کوردى تووشى ئیحراجى کردووه له‌سه‌ر نه‌ناردنى نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان، به حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێن چى ده‌که‌ن ده‌ڵێن ئیلتزام به رێکه‌وتنه‌که‌یانه‌وه ده‌که‌ن". په‌رله‌مانى عێراق ره‌زامه‌ندى نیشانداوه که حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى 12 ملیار دۆلار قه‌رز بکات بۆ موچه‌ى مانگه‌کانى 10 و 11 و 12ى ئه‌مساڵ و رووبه‌روبونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆناو گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ شوێنه‌کانى خۆیان، به‌ڵام په‌رله‌مانى عێراق رازى نین به ناردنى 320 ملیار دینارى مانگانه که له‌چوارچێوه‌ى رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمدا جێگیر کراوه تا په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ى ساڵى داهاتوو.
هاوڵاتى ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ڵێت:" بارودۆخى ئێستاى عێراق‌و هه‌رێم‌و ناوچه‌که نائاساییه‌و پێویسته حکومه‌ت‌و کار به‌ده‌ستانى هه‌رێم زۆر به لێزانییو وردییه‌وه هه‌نگاو بنێن. ئه‌مڕۆ 11ى تشرینى دووه‌مى 2020، عه‌لى باپیر ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ فراکسیۆنى حزبه‌که‌ى له په‌رله‌مانى کوردستان که تیایدا بۆ ئه‌و کار‌و چالاکییانه‌ى له چوارچێوه‌ى کارى په‌رله‌مانیى خۆیاندا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن‌و گفتوگۆیانى له‌گه‌ڵ کردووه. ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى رایگه‌یاند:" هه‌ل‌و مه‌رج‌و بارودۆخى ئێستاى عێڕاق‌و هه‌رێم‌و ناوچه‌که نائاساییه‌و پێویسته حکومه‌ت‌و کار به‌ده‌ستانى هه‌رێم زۆر به لێزانییو وردییه‌وه هه‌نگاو بنێن‌و به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى گه‌له‌که‌مان به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى حزبیی‌و که‌سى هه‌ڵبژێرن‌و کار بکه‌ن بۆ که‌مکردنه‌وه‌و چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌کان‌و نه‌هێشتنى گرفته‌کان". هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که"په‌رله‌مان ده‌زگایه‌کى گرنگى هه‌ر ده‌وڵه‌تێکه‌و پێویسته ڕێزى خۆى لێ بنرێ‌و هاوکاریى بکرێ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ده‌ورى خۆى ببینێ‌و ئه‌رکى سه‌رشانى به باشى ئه‌نجام بدا‌و هۆکارێکى پێشخستنێکى هه‌رێم بێت".
هاوڵاتى سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى ڕایگه‌یاند:" ئاگادارى ھاوڵاتیان ده‌که‌ینه‌وه که دانانى کۆشک له شوێنى گشتى و موڵکى تایبه‌تدا رێگه پێدراو نییه". سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که کۆپییه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه، بڵاویکرده‌وه، ئاگادارى ھاوڵاتیان ده‌کات که دانانى کۆشک له شوێنى گشتى و موڵکى تایبه‌تدا رێگه پێدراو نییه. هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه:"ھه‌ر ھاوڵاتییه‌ک له موڵکى تایبه‌تى خۆیدا به‌نیازبێت کۆشک دابنێت پێویسته سه‌ردانى به‌شى هونه‌رى شاره‌وانى سلێمانى بکات به‌مه‌به‌ستى گرتنه‌به‌رى رێکارى ھونه‌رى و یاسایى له‌سه‌ر داواکه‌ى. هاوکات ئاماژه‌به‌وه‌شکراوه، ئه‌و کۆشکانه‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان دانراون پرۆژه‌یه‌کى وه‌به‌رھێێنانه به‌شێوه‌یه‌کى موساته‌حه که به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌به‌رھێنان بۆ کۆمپانیایه‌کى ئه‌نجامداوه"ئه‌و کۆشکانه‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانن شاره‌وانى سلێمانى ته‌نھا دیاریکردنى شوێنى کۆشکه‌کانى که‌وتۆته ئه‌ستۆ". شاره‌وانى سلێمانى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که ، ئه‌م بڕیاره پاڵپشت به‌یاساى چاکسازى و فه‌رمانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار به‌ژماره ٩١ له ١٢\٨\٢٠٢٠ به‌شى دووه‌م له بڕگه‌ى پێنجه‌م ده‌رچووه.
هاوڵاتى عوسمانى حاجى مه‌حمود، ئه‌ندامى پێشووى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند:" قادرى حاجى عه‌لى هه‌میشه چاوى له دابینکردنى ژیانێکى باشتر بوه بۆ میلله‌ته‌که‌ی"، ده‌شڵێت له‌سه‌ر رێگاکه‌ى قادرى حاجى عه‌لى به‌رده‌وام ده‌بن که ژیانى له‌پێناویدا دانا. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ى تشرینى دووه‌مى 2020، عوسمانى حاجى مه‌حمود، له‌میانى وتارێکدا له‌مه‌راسیمى به‌خاکسپاردنى ته‌رمى قادرى حاجى عه‌لى رایگه‌یاند:"به‌داخ و خه‌مێکى قوڵه‌وه ته‌رمى که‌سایه‌تى سیاسى و سه‌رکرده‌ى دیارى کوردستان و جوامێرى رۆژانى ته‌نگانه‌ى گه‌له‌که‌مان کاک قادرى حاجى عه‌لى به خاکسپارد، که دوێنێ به‌هۆى کۆرۆناوه کۆچى دواییکرد و بۆدواجار به‌جێیهێشتین". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، قادرى حاجى عه‌لى یه‌کێک بوو له‌و سه‌رکرده ده‌گمه‌نانه‌ى که هه‌مو ته‌مه‌نى به‌خشیه جوڵانه‌وه‌ى رزگارى نیشتیمانى کوردستان، له قۆناغى خه‌باتى نهێنى شار و دواتریش له قۆناغى خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تى و شۆڕشدا و هه‌روه‌ها له دواى راپه‌ڕینى 1991کیشه‌وه له سه‌نگه‌رى به‌رگرى داوا ره‌واکانى میلله‌ته‌که‌ماندا بوو، بۆ دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى و نادادى کۆمه‌ڵایه‌تى و به‌ده‌ستهێنانى ژیانێکى شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆ هاوڵاتیانى کوردستان، ئه‌وه‌ش وایکردبو یه‌کێک بێت له که‌سایه‌تیه ناوازه‌کانى کوردستان و ئومێدى سه‌رده‌مى قه‌یرانه جۆراوجۆره‌کان". عوسمانى حاجى مه‌حمودڕاشیگه‌یاند: "قادرى حاجى عه‌لى له‌پێناو به‌لاڕێدا نه‌بردنى گۆڕان‌و لانه‌دان له‌و پره‌نسیپانه‌ى گۆڕ‌انى له‌پێناودا دامه‌زرابوو له‌سه‌رده‌مى خوالێخۆشبوو (نه‌وشیروان مسته‌فا)دا، چه‌ندینجار له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌هاوڕێكانیدا هه‌ڵوێستیان ڕاگه‌یاندو كاركردنى خۆیان هه‌ڵپه‌سارد". ئه‌وه‌ش ڕونده‌كاته‌وه، "له‌و پێناوه‌شدا خۆیی‌و هاوڕێكانى ڕوبه‌ڕوى چه‌ندین ئاسته‌نگ‌و به‌ربه‌ست بونه‌وه، له‌دواى كۆچى دوایی نه‌وشیروان مسته‌فاش قادرى حاجى عه‌لى‌و هاوڕێكانى به‌هه‌موو هێزو توانا‌و ئه‌زمونى خۆیانه‌وه شانیاندایه به‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان‌و درێژه‌یاندا به‌هه‌وڵه‌كانیان تاوه‌كو بزوتنه‌وه‌كه له‌و پره‌نسیپ‌و ئامانجانه‌ى كه له‌پێناویدا دامه‌زرابوو به‌رده‌وامبێت". وتيشى:"به‌ڵام دواى نائومێدبونیان، بێ ململانێكردن‌و كۆسپ‌و ته‌گه‌ره دروستكردن بزوتنه‌وه‌كه‌یان جێهێشت‌و وه‌ك كاره‌كته‌رى سه‌ربه‌خۆ مانه‌وه، ئه‌وه‌ش شێوازێكى نوێ بوو بۆ ده‌سته‌به‌رداربون له‌ململانێ‌و ناكۆكى ناو حزب". هاوکات، عوسمانى حاجى مه‌حمود وتیشی:"قادرى حاجى عه‌لى له دواى دامه‌زراندنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه پێشنیازى پۆستى باڵاى بۆ کراوه، به‌ڵام سه‌رجه‌میانى ره‌تکردوه‌ته‌وه، کاک قادر له مێژوى دورودرێژى خه‌بات و تێکۆشانی‌دا وه‌ک کاره‌کته‌رێکى خاوه‌ن پڕه‌نسیپ و مۆڕاڵى سیاسى ده‌رکه‌وتوه". عوسمانى حاجى مه‌حمود ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له‌سه‌ر رێگاکه‌ى قادر حاجى عه‌لى به‌رده‌وام ده‌بن که ژیانى له‌پێناویدا داناوه. دەقی وتاری عوسمانی حاجی مەحمود لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی (قادری حاجی عەلی) خێزان و بنەماڵەو كەسوكاری كاك قادری حاجی عەلی.. ... ئامادەبوانی مەراسیمی بەخاكسپاردنی كاك قادری حاجی عەلی ..... جەماوەری كوردستان.... بەداخ و خەمێكی قوڵەوە، ئێستا تەرمی كەسایەتی سیاسی و سەركردەی دیاری كوردستان و جوامێری ڕۆژانی تەنگانەی گەلەكەمان، قادری حاجی عەلیمان بەخاك سپارد، كە بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە دوێنێ 10/11/2020 كۆچی دواییكرد. قادری حاجی عەلی یەكێك بوو لەو سەركردە دەگمەن و كەم وێنانەی كە هەموو تەمەنی بەخشیە جوڵانەوەی رزگاری نیشتمانی كوردستان، لە قۆناغی خەباتی نهێنی شار‌و دواتریش لە قۆناغی خەباتی پێشمەرگایەتی و شۆڕشدا، هەروەها لە دوای راپەڕینی 1991یشەوە، ژیانی شاریشی كردە سەنگەری خەبات و بەرگریكردن لەداوا ڕەواكانی خەڵكی كوردستان، بۆ دژایەتی گەندەڵی و نادادی كۆمەڵایەتی و بەدەستهَنانی ژیانێكی شەرەفمەندانە بۆ هاوڵاتیانی كوردستان، هەر ئەوەش وایكردبوو یەكێك بێت لە كەسایەتیە ناوازەو خۆشەویستەكان و ئومێدی سەردەمی كێشەو قەیرانە جۆراو جۆرەكان. كاك قادر لە بنەماڵەیەكی ناسراو و خاوەن پێگەو خانەدانی شاری سلێمانی لە دایك بوە، لە تەمەنی لاوێتییەوە تێكەڵی چالاكی سیاسی و بەرەنگاربونەوەی رژێمی بەعسی عێراق بوە، بەشداربوە لە شۆڕشی ئەیلول و لە ساڵی 1972 وە بۆتە ئەندامی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان. بەژیری و دانایی و لێهاتویی خۆی لە هەرجێگەیەك ئەرك و بەرپرسیارێتی لەسەر شان بوو بێت، بەو پەڕی دڵسۆزیەوە رایپەراندووەو وەك سەركردەیەكی خاكی خۆنەویست دەركەوتووە، لە ساڵی 1984 و لە تەمەنی 29 ساڵیدا لە كۆنفراسی دووەمی كۆمەڵەدا بووەتە ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵە و دواتریش بووەتە بەرپرسی مەڵبەندی 2 ی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) ، دوای ماوەیەكیش بووە بە لێبرسراوی مەڵبەندی یەكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە سەرەتای راپەڕینەوە بووەتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، هەوەروەها لە دوای راپەرینیش لێپرسراوی بەرەی كوردستانی بووە لە پارێزگای سلێمانی. دواتریش پۆستی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی وەرگرتووەو لەو ماوەیەدا رۆڵی بەرچاوو كاریگەری هەبووەو چالاكانە ئەركەكانی سەرشانی خۆی ئەنجامداوە. كاك قادر لە كۆتایی ساڵی 2000دا‌و لەپێناو بەرگریكردن لەو پرەنسیپ و بەهایانەی كە خۆی بڕوای پێیبو وازی لەهەموو ئەرك و بەرپرسیارێتیەك لەناو یەكێتیدا هێناو وەك سەركردەیەكی سادەو جێمتمانەی خەڵك و خاوەن ئەزمون بەردەوام بووە لە پشتیوانیكردنی پرۆژەی میدیای ئەهلی و كەسانی خاوەن هەڵوێست و داكۆكیكاری مافەكانی خەڵ بووە. كاك قادر لەقۆناغە جیاجیاكانی خەباتیدا بەهۆی توانا‌و شارەزایی خۆیەوە ئەرك و بەرپرسیارێتی گەورەو گرنگی پێسپێردراوە لەبوارەكانی كاری نهێنی و ڕێكخستن، حزبی و سیاسی و دبلۆماسی وڕاگەیاندن ، پێشمەرگایەتی وسەربازی و ئەمنی، لە دوای دامەزراندنی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش چەند جارێك داوای لێكراوە لەتەشكیلەی حكومەتدا بەشداربێت و پێشنیاری پۆست و ئەركی گەورەی بۆكراوە بەڵام رەزامەند نەبووەو ڕەتی كردووەتەوە. كاك قادر لە مێژووی دوور‌و درێژی خەبات و تێكۆشانیدا وەك كارەكتەرێكی خاوەن پرەنسیپ و مۆراڵی سیاسی ناسراوەو دەركەوتووە، هەر لەو روانگەیەوەو لەسەردەمی دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هەمیشە چاوی لە بەدیهێنانی ژیانێكی باشتر بووە بۆ میللەتەكەی، هیچ كات دانەبڕاوە لە خەڵك و هەمیشە پاڵپشتیكەری ستەملێكراوان بووەو هێزی بەخشیەوە بە رۆحی بەرەنگاربونەوەی زوڵم و لە پێگەیەكی بەهێزوو كاریگەرەوە هەوڵی ریفۆرم و گۆڕانكاری داوە. ساڵی 2006 لەگەڵ خوالێخۆشبوو (نەوشیروان مستەفا)و چەند هاورێیەكی تر پێكەوە كۆمپانیای وشەیان دامەزراند، دواتر لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوڕێكانیان لەناو یەكێتی و خەڵكانی بەهەڵوێستی دەرەوەی یەكێتی و حزبەكان لە تێكڕای چین و توێژەكان پێكەوە بزوتنەوەی گۆڕانیان لە ساڵی 2009 دا راگەیاند. لەگەڵ هاورێكانیدا یەكێك بوو لە پایە سەرەكییەكانی ئەو بزوتنەوە جەماوەرییە، كاك قادر لە پێناو بەلاداڕێدا نەبردنی گۆڕان و لانەدان لەو پرەنسیپانەی گۆڕانی لەپێناودا دامەزرابو، لە سەردەمی خوالێخۆشبوو (نەوشیروان مستەفا)دا چەندین جار لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوڕێكانیدا هەڵوێستیان راگەیاند و كاركردنی خۆیان هەڵپەسارد، هەر لەو پێناوەشدا خۆی و هاوڕێكانی روبەڕوی چەندین ئاستەنگ و بەربەست بونەوە، لە دوای كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفاش، قادری حاجی عەلی و هاوڕێكانی بە هەمو هێزو توانا و ئەزمونی خۆیانەوە شانیاندایە بەر بزوتنەوەی گۆڕان و درێژەیان دا بە هەوڵەكانیان تا بزوتنەوەكە لەو پرەنسیپ و ئامانجانەی كە لەپێناویدا دامەزرابوو بەردەوام بێت، بەڵام دوای نائومێدبونیان، بێ ململانێكردن و كۆسپ و تەگەرە درووستكردن بزوتنەوەكەیان جێهێشت و وەك كارەكتەری سەربەخۆ مانەوە، كە ئەوەش شێوازێكی نوێ بوو بۆ دەستبەرداربوون لە ململانێ و ناكۆكی ناو حزب . كاك قادر بەوە ناسراوە كە بەردەوام پشتیوانی دەنگی ئازادبووە، ئەو سەرباری ئەوەی یەكێك بووە لەسەركردە سەربازی و سیاسییەكانی شاخ، پشتیوانێكی جدی و سەرسەختی كەسانی خاوەن هەڵوێست و میدیای ئازاد و رۆژنامەنووسان و نوسەران و رۆشنبیران و گەنجان و چالاكانی مەدەنی بووە، هەمیشە دەرگای بەرووی ئەوانەدا كراوە بووەو هاوكاربووە بۆ چەسپاندنی ئازادی رادەربڕین و پشتیوانیكردنی خەباتی مەدەنی. كاك قادر لەیەككاتدا چەندین ئاكارو سیفاتی جوانی لە خۆیدا كۆكردبوەوە كە هەموو ئەو تایبەتمەندیانە پێكەوە لەسەرەتای گەنجێتیەوە كردی بە كەسایەتیەكی سیاسی دیار و هەڵكەوتوو، دواتریش لە رێرەوێ خەباتیدا وەك سەركردەیەكی خۆشەویست و جێمتمانەی ناو جەماوەر دەركەوت، ئەو سەرەرای جیاوازیەكان هەمیشە گیانی یەكتر قبوڵكردنی لە ناخی كۆمەڵگەدا دەچاند. كوردستانیانی ئازیز... كۆچی ناوەختی كاك قادر خەسارەت و كۆستێكی گەورەیە بۆ گەلەكەمان و هەموو ئەوانەی چاویان لەژیانێكی باشتر‌و دادپەروەرانەیە، بەتایبەت لەم كاتەدا كە كوردستان لە كێشەو گرفتی قوڵی هەمەلایەنەدایە لە بوارەكانی حوكمرانی و سیاسی و حزبی و ئابوری و كۆمەڵایەتیدا، بونی سەركردەیەكی وەك ئەو پاڵپشتی و هێز و ئومێدبو بۆ هەموان، هەروەك چۆن ئێمە لە پەژارە و خەمێكی قوڵداین، ئاواش ئێمەو هەمو ئەوانەی هاوڕێ و هاوسەنگەر و ئەوبوین سورئەبین لەسەر ئەو رێگایەی كاك قادر هەمو گەنجێتی لەپێناودا كردە قوربانی و بەدرێژایی تەمەنی لەوپێناوەدا تێكۆشا و بەرەنگاری ئاستەنگەكان بوەوە و بە خەبات و هەوڵدان و ئومێدی بەدیهێنانی عەدالەتی كۆمەڵایەتی سەری نایەوە. سەركردەو تێكۆشەری مەزن، لە گۆڕەكەتدا بە ئارامی بن‌و، بە مەردی و سەربەرزانە ژیایت و بە مەردی و سەربەرزانە سەرت نایەوە، تۆ یەكێكی لە سەركردە ئاخر خێرە دەگمەنەكانی ئەم وڵاتە، وڵاتی پڕ لە قوربانی و خوێن و لە هەمانكاتدا وڵاتی پڕ لە خێر‌و بەرەكەت و داهاتی زۆر، كە دەبوایە گەلەكەمان لە سایەی حكومڕانی دامەزراوەیی و سەروەری یاسادا لە لە ئاستێكی باشی ژیاندا بووایە. ئەی هاوڕێ و هاوخەباتمان، بەم دوا كۆچەی ژیانت زۆر خەمبارو نیگەرانت كردین و لەم دۆخە پڕ لەگرفت و قەیرانەی كوردستاندا كەلێنێكی گەورەت بەجێهێشت، بەڵام رێگای باوەڕی مرۆڤی جوامێری وەكو ئێوە هەرگیز بە مردن كۆتایی نایات و هەر رۆژێك چرۆی ئومێدێكی نوێ دەردەكات، دڵنیاشین یادو یادەوەری ئێوەش لە ناو ئەو ئومێدە نوێیەدا بە زیندووی دەمێنێتەوە .. لەكۆتاییدا جارێكی‌تر سەرەخۆشی لەبنەماڵە نیشتمان پەروەرو قوربانیدەرەكەی كاك قادر‌و هەمو هاوڕێ ودۆستان و دڵسۆزان و خەمخۆرانی كاك قادر دەكەین و داواكارین لە خوای گەورە سەبوری هەموو لایەكمان بدات و رووحی كاك قادر بە بەهەشت شاد بێت. عوسمانی حاجی مەحمود لەبری هاوڕێیانی قادر حاجی عەلی
ئارا ئیبراهیم حکومه‌تى عێراق و په‌رله‌مان رێککه‌وتن له‌سه‌ر بڕى ئه‌و قه‌رزه ده‌ره‌کییه‌ى ده‌کرێت که بڕه‌که‌ى 12 تریلیۆن دیناره‌و په‌رله‌مانتارێکى کورد بۆ هاوڵاتى ده‌ڵێت:" ئێستا شه‌ڕێکى گه‌وره بۆ 320 ملیار دیناره‌که ده‌ستى پێکردووه". رێبوار که‌ریم مه‌حمود، په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" په‌رله‌مانتارانى شیعه داوا ده‌که‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان که رێککه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه بنێردرێت بۆ به‌غدا، به‌ڵام ده‌ڵێن هیچ بڕه پاره‌یه‌ک نه‌نێردراوه بۆ عێراق". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، دوو رێگامان له‌به‌رده‌ستدایه یان ئه‌وه‌تا حکومه‌تى هه‌رێم به‌زوترین کات داهاتى نیوه‌ى خڵه گومرگییه‌کان بنێرێت بۆ به‌غدا یان ئه‌وه‌تا ره‌زامه‌ندى بردێت حکومه‌تى عێراق خۆى ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بکات. ناوبراو پێشیوابوو:" ئه‌م هه‌مو ناره‌حه‌تى و ئاسته‌نگانه هیچ په‌یوه‌ندى به کوردایه‌تییه‌وه نیه، به‌ڵکو به‌هۆى دزین و تاڵانکردنى داهاتى نه‌وت و گومرک و ناوخۆ و هه‌مو داهاته‌کانیترى هه‌رێمه‌وه‌یه و ئێمه لێره شه‌ڕ له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌که‌ین".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا 772 که‌سى دیکه له هه‌رێمى کوردستان توشى کۆرۆنا بون و 22 دیکه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ته‌نها 212 که‌س چاکبونه‌ته‌وه. تا ئێستا له هه‌رێمى کوردستان 86 هه‌زار و 600 توشبوى کۆرۆنا تۆمارکراون، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زارو 731 که‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 53 هه‌زار و 576 که‌سیش چاکبونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانى به‌ناوى حکومه‌ته‌وه په‌یامێک بۆ کۆچى دوایى قادر حاجى عه‌لى راگه‌یاند و ده‌ڵێت:" قادر حاجى عه‌لی، یه‌کێک بو له که‌سایه‌تى و شۆڕشگێڕه‌کانى کورد و رۆڵى به‌رچاوى ھه‌بوه له کارکردن بۆ به‌دیھێنانى خواست و مافه ره‌واکانى گه‌له‌که‌مان". قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، پرسه‌نامه‌یه‌ک به‌ناوى حکومه‌تى ھه‌رێمه‌وه بڵاوده‌کاته‌وه که ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی: به داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه، تێکۆشه‌ر و که‌سایه‌تى سیاسى دیارى کورد (قادر حاجى عه‌لی) کۆچى دوایى کرد. کاک قادر حاجى عه‌لی، یه‌کێک بوو له که‌سایه‌تى و شۆڕشگێڕه‌کانى کورد و رۆڵى به‌رچاوى ھه‌بووه له کارکردن بۆ به‌دیھێنانى خواست و مافه ره‌واکانى گه‌له‌که‌مان. به‌م بۆنه‌یه‌وه، به‌ناوى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستانه‌وه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه‌و ھاوڕێیان و دۆستانى ده‌که‌ین و ھاوخه‌میانین، له‌خواى گه‌وره داواکارین گیانى کۆچکردوو به به‌ھه‌شتى به‌رین شاد بکات. (إنا لله وإنا إلیه را‌جعون) قوباد تاڵه‌بانی ٢٠٢٠/١١/١١
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یێندراوێکى له‌باره‌ى ئه‌و هاوکارییانه بڵاوکرده‌وه که ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به که‌سوکارى شه‌هیدانى شه‌ڕى دژ به داعش درابوون و ده‌شڵێت "شه‌هیدان و که‌سوکارى به‌ڕێزیان شایسته‌ى زۆر له‌وه زیاترن و تاجى سه‌رمانن". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ى تشرینى دووه‌مى 2020، زیاتر له 250 خێزان له مێرگه‌سۆر، سۆران و که‌رکووک بانگکرابوون بۆ وه‌رگرتنى هاوکاریى له‌لایه‌ن رێکخراوى خێرخوازیى رێگه‌ى پێشکه‌وتنى ئه‌مریکى له هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام هاوکارییه‌کان له‌لایه‌ن خێزانه‌کانه‌وه ره‌تکرانه‌وه. پاش ره‌تکردنه‌وه‌ى هاوکارییه‌کان، که (نه‌عل، جلوبه‌رگ) بووه، که‌سوکارى شه‌هیدانى داعش سه‌رجه‌م هاوکارییه‌کانیان سوتاند وه‌ک "سووکایه‌تیکردن به‌خوێنى شه‌هیدان" وه‌سفیان کرد. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه: به‌ڕێزان که‌س و کارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان نیگه‌رانین له‌و رووداوه نه‌خوازراوه‌ى که ئه‌مڕۆ ۱۱/۱۱/ ۲۰۲۰ ى به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه، له‌شارى هه‌ولێر روویدا. له‌گه‌ڵ رێز‌و پێزانینمان بۆ رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و مرۆییه‌کان که هه‌میشه هاوکارو یارمه‌تیده‌رى باشى وه‌زاره‌ت و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ن. دیاره، ئه‌مڕۆش رێکخراوێکى خێرخوازى جیهانی، له‌پڕۆژه‌یه‌کدا بڕیاریدا به دابه‌شکردنى کۆمه‌ڵێک که‌ل و په‌لى وه‌ک هاوکارى پێشکه‌ش به‌که‌س و کار‌و وارسى شه‌هیدانى شه‌ڕى دژ به‌داعش. تیایدا جۆر و قه‌باره‌ى که‌ره‌سته‌کان گله‌یى و نیگه‌رانى که‌س وکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى لێکه‌وته‌وه. ئێمه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، نیگه‌رانى ئه‌و رووداوه‌ین، شه‌هیدان وکه‌سوکارى به‌ڕێزیان شایسته‌ى زۆر له‌وه زیاترن و تاجى سه‌رمانن، به‌ئه‌رکى خۆمانى ده‌زانین، به‌هه‌موو جۆرێک و به‌باشترین شێوه خزمه‌تى وارسى شه‌هیدان بکه‌ین. وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
هاوڵاتى که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر ته‌رمى قادر حاجى عه‌لى که‌سایه‌تى سیاسى و دیارى هه‌رێمى کوردستان به‌ره‌و گۆڕستانى گردى ئابڵاخ به‌رێکرا. دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ته‌رمى قادر حاجى عه‌لى یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ره‌و گۆڕستانى ئابڵاخ به‌رێکرا. قادر حاجى عه‌لى، که‌سایه‌تییه‌کى دیارى سیاسى کوردستان و که‌سێکى ساده‌و خاکى بووه‌و به‌رده‌وام پشتیوانى میدیاى ئازاد و سه‌ربه‌خۆى کردووه.
هاوڵاتى به‌هاى نه‌وتى خاوى برێنت 3% به‌رزبوه‌وه و نرخى یه‌ک به‌رمیل گه‌یشته 44 دۆلار‌و 95 سه‌نت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ى تشرینى دووه‌مى 2020، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 44 دۆلار‌و 95 سه‌نته. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 42 دۆلار‌و 68 سه‌نته و به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 3.22% به‌رزبووه‌ته‌وه. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 43 دۆلار‌و 89 سه‌نت له‌بازاره‌کانى جیهاندا مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ به‌غدا موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران یه‌کلایده‌کاته‌وه هاوڵاتى په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر یاساى قه‌رزکردن ده‌دات، هه‌ر ئه‌مڕۆش موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران یه‌کلاده‌بێته‌وه. بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ى تشرینى دووه‌مى 2020، په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى قه‌رز ده‌دات. محه‌مه‌د ساحیب ده‌ڕاجی، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:" دواى ئه‌وه‌ى بڕى پێشنیازکراو بۆ قه‌رز له 41 ترلیۆن دیناره‌وه بۆ 12 ترلیۆن که‌مکرایه‌وه، له دانیشتنى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌دا له په‌رله‌ماندا یاساى قه‌رز تێده‌په‌ڕێنرێت". حکومه‌تى عێراق بۆ دابینکردنى موچه‌ى سێ مانگى کۆتایى ئه‌مساڵ و بودجه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ شوێنه‌کانى خۆیان له‌گه‌ڵ بودجه بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ى کۆرۆنا داواى 41 تریلۆن دینارى کرد، به‌ڵام په‌رله‌مان ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه‌و ته‌نها ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر 12 تریلۆن دینار ده‌دات.
هاوڵاتى قادر حاجى عه‌لى که دوێنێ به کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا، عه‌لى که‌ریمى، نوسه‌رو روناکبیر، هاوڕێى له‌وتارێ:دا که تایبه‌ت بۆ هاوڵاتى ناردووه ده‌نوسێت:" تۆ پێشه‌نگ و سه‌رکرده و ڕابه‌ر و خۆشه‌ویستى ناو کۆمه‌ڵ و عه‌زیزى شاره جوانه‌که‌ت، سلێمانى بووی". هه‌روه‌ها عه‌لى که‌ریمى ده‌شنوسێت:" ڕاوه‌سته‌کردن و به گژداچوونه‌وه‌ى بۆ بێعداله‌تى و گه‌نده‌ڵى ده‌سه‌ڵاتى کوردى چ له ناو حکومه‌تى هه‌رێم و چ له‌و حیزبانه‌ى کارى بۆ کردن له که‌س شاراوه نییه و له هه‌موو قۆناغه‌کانى ژیانى سیاسى خۆی، به‌رامبه‌ر به که‌س و حیزبه‌کان بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست نه‌بوو". جه‌مال موختار دوێنێ له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که بڕیاره چوارشه‌ممه ته‌رمى قادر حاجى عه‌لى کاتژمێر 2ى پاشنیوه‌ڕۆ بنێژرێت. ده‌قى وتاره‌که‌ى عه‌لى که‌ریمى: قادر حاجى عه‌لى ماڵئاوا ماڵئاوایى هاوڕێى پێشمه‌رگه، سه‌رکرده‌ى شاخ و شار، کاک قادر حاجى عه‌لی! عه‌لى که‌ریمی تۆ پێشه‌نگ و سه‌رکرده و ڕابه‌ر و خۆشه‌ویستى ناو کۆمه‌ڵ و عه‌زیزى شاره جوانه‌که‌ت، سلێمانى بووی. ئاخر که‌م هه‌یه له ئاستى تۆ سه‌رکرده، به‌ره‌ى خه‌ڵک و عه‌داله‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى چۆل نه‌کردبێ و پاڵى به گه‌نده‌ڵى و له‌بیرچوونه‌وه‌ى باوه‌شى خه‌ڵکى فه‌قیر و هه‌ژاره‌که‌ى نه‌دابێ. له هه‌موو ژیانى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تیم بڕوام وابووه که‌سێک که عه‌یبه‌ى پێ عه‌یب بێ ده‌بێ پشتى پێ ببه‌ستی، تۆ ڕێک وابووی، له‌به‌ر سه‌روه‌رى و قامه‌تى باڵاى هاوڕێیانى شه‌هیدى کاروانى ژیانت، له‌به‌ر بنه‌ماڵه و برا و که‌س و کارت، بۆ به زیندوو هێشتنه‌وه‌ى ده‌نگى زولالى ئه‌و برایه‌ى هه‌میشه غه‌مى پێشمه‌رگه‌ى به کۆڵه‌وه بوو، کاک حه‌مه جه‌زاى خۆشه‌ویستى کوردستانه گه‌وره‌که‌مان، خۆ دوور خسته‌وه له گه‌نده‌ڵى و عه‌یبه، بوو به ڕێڕه‌و و سه‌رلۆحه‌ى ژیانت. هاوڕێ گیان تۆ نامری، مردن و له‌ناوچوون، بۆیان نالوێ ته‌نانه‌ت به لاشدا گوزه‌ر بکه‌ن، دڵنیام به ڕابردووى خۆت و خۆشه‌ویستى ناو خه‌ڵکه‌که‌ت له مێژساڵه له مردن بێمنه‌ت بووى و کورد گوته‌نى شاباشى خۆت داوه و مافى خۆته سه‌رچۆپى به‌ر نه‌ده‌ی! ئه‌و ڕۆژه هه‌ینییانه که بانگت ده‌کردم و ده‌تگوت: هاوڕى عه‌لى با بچین و به‌ناو شاردا پیاسه بکه‌ین، له چایخانه‌ى شه‌عبه‌وه بۆ قه‌یسه‌رى نه‌قیب، گه‌رانه‌وه بۆ سابونکه‌ران و به‌رده‌رکى سه‌را، ئه‌وجار بۆ لاى مزگه‌وتى گه‌وره و کانێسکان و جاده‌ى مه‌وله‌وى و به‌ره‌و باخى گشتی، چه‌ند تامه‌زرۆت ده‌کردم ئاخۆ ڕۆژێک دێ منیش ئاوا به‌ناو سابڵاخدا بێم و بچم و وه‌ک تۆ به سڵاو و چاک و چۆنى له گه‌ڵ خه‌ڵک و ده‌ست هه‌ڵێنان له دوکاندار و ڕێبواره‌کان پێیان بڵێم ئێمه هه‌رگیز خه‌ڵکى ساده و به‌وه‌فا و پێ له ئازارى خۆمان له بیر ناکه‌ین. کاک قادر سه‌رکرده‌یه‌کى خاکى و خۆشه‌ویستى شاره‌که‌ى سلێمانى بوو، هه‌موو شار به ئى خۆیان ده‌زانى و ڕێزیان لێده‌گرت، یار و غه‌مخۆرى ڕۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵکانى میدیایى بوو، کوردستانییه‌کى پێ له کوردایه‌تى و دڵسۆز بۆ هه‌موو خه‌بات و شۆڕشگێڕانى پارچه‌کانى دى بوو. وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کى شۆڕش له باشوور، هه‌ر له کۆنه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کى دڵسۆزانه و برایانه‌ى هه‌بوو له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م ڕۆژهه‌ڵاتییانه و حیزبه‌کانیان که به هۆى پێشمه‌رگایه‌تى و شه‌ێ له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانى حکومه‌تى ئێران، هاتبوونه ئه‌م دیو و لێره گیرسابوونه‌وه. سۆزێکى تایبه‌ت و دۆستایه‌تییه‌کى به‌تینى له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان و گریلاکانى قه‌ندیل و باکوور هه‌بوو. ڕاوه‌سته‌کردن و به گژداچوونه‌وه‌ى بۆ بێعداله‌تى و گه‌نده‌ڵى ده‌سه‌ڵاتى کوردى چ له ناو حکومه‌تى هه‌رێم و چ له‌و حیزبانه‌ى کارى بۆ کردن له که‌س شاراوه نییه و له هه‌موو قۆناغه‌کانى ژیانى سیاسى خۆی، به‌رامبه‌ر به که‌س و حیزبه‌کان بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست نه‌بوو. به کۆڵێک پێ له خه‌بات و شۆڕشگێڕی، وه‌فا و ئه‌مه‌ک، خاکى و ساده ژیا و هه‌رواش جێى هێشتین، له‌ناو سه‌رکرده‌ى ئه‌م سه‌رده‌مه ئاخر زۆر که‌م بوون وه‌ک ئه‌و خۆمانه و بێ ترس بێته ناو بازار و باوه‌شى خه‌ڵکى خۆیان، ئه‌و بۆ تاقه ساتێکیش له میلله‌تى خۆى نه‌ترسا و بێگانه نه‌بوو، له‌گه‌ڵیان ژیا و له‌ناو باوه‌شى گه‌رمى ئه‌وانیش ماڵئاوایى کرد. له ده‌ستدانى کاک قادر زیانێکى گه‌وره‌یه بۆ کوردستان، بۆ سلێمانى و بۆ ده‌نگى ئازاد و ئۆپۆزیسۆن و خه‌باتى گه‌لى چه‌وساوه‌مان له چنگى داگیرکه‌ران و ده‌سه‌ڵاتى سه‌ره‌ڕۆ و بێ ڕه‌حم و وێژدانى مافیاکانى ناوخۆى کورد. له ناخى دڵمه‌وه به خۆشکان و براکان و هه‌ر چوار کوڕه جوانه‌کانت و زۆر به تایبه‌تى به خوشکى هه‌ڵقرچاو و پێ له ناسۆرم شیلان خان ده‌ڵێم؛ کۆسته‌که‌تان ئه‌ژنۆشکێنه به‌ڵام سه‌ر هه‌ڵێنن و هه‌تا ماون شانازیى بکه‌ن به‌م لاوه شۆڕشگێره، به‌م پێشمه‌رگه ئازایه، به‌م سه‌رکرده و سیاسه‌توانه ژیره‌ى سه‌رده‌مى ئێستا و ڕابردووى گه‌له‌که‌مان، ئه‌وه‌نده‌ى شانازیى بۆ جێى هێشتوون هه‌تا هه‌ن سه‌ربڵیندن له‌ناو خه‌ڵکدا و ده‌بێ بیپارێزن! ئه‌و تاقانه‌یه به‌وه‌ی؛ چ ده‌سه‌ڵات و چ خه‌ڵک و ئۆپۆزیسۆن سه‌رى ڕێزى بۆ داده‌نوێنن! ماڵئاوا و ڕووح و ڕه‌وانت شاد کاک قادر گیان، هاوڕێى له‌سه‌ر دڵان و خاکى و خۆشه‌ویست.
ھاوڵاتی نما نەشیروان مستەفا چیا نەوشیروان مستەفا بۆ کۆچی دوایی قادر حاجی عەلی رایدەگەیەنن، کاک قادر حاجی عەلی یەکێک لە هاوڕێ و هاوسەنگەری باوکمان بو بۆ سەرکەوتنی پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان. دەقی پرسەنامەی نما و چیا نەوشیروان مستەفا: هەواڵی کۆچی دوای کاک قادر حاجی عەلی یەکێک لەسەرکردە دیارەکانی کوردستان لە دڵەوە غەمباری کردین. بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵە شۆڕشگێرەکەیان و هاوڕێکانی ئەکەین. کاک قادر هەم لە شاخ جێدەستی لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان دیار بوە، وە هەم لە شاریش یەکێک لە هاوڕێ و هاوسەنگەری باوکمان بو بۆ سەرکەوتنی پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان. داواکارین لەخوای گەورە کاک قادر بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی ببەخشێت بە ئێمە و بنەماڵەی بەڕێزیان و هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی. چیا نەوشیروان مستەفا نما نەوشیروان مستەفا ١٠ی ١١ی ٢٠٢٠
