هاوڵاتى یه‌کێتیى په‌رله‌مانتارانى کوردستان و کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد کۆبوونه‌وه و رایانگه‌یاند، "شه‌ڕى کورد و کورد حه‌رام ده‌که‌ین". ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 15ى تشرینى 2020 کۆبوونه‌وه‌ى یه‌کێتیى په‌رله‌مانتاران و که‌نه‌که له شارى هه‌ولێر سازکرا و ئه‌حمه‌د کارامووس، هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد و کاردۆ محه‌ممه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى یه‌کێتیى په‌رله‌مانتارانى کورد کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا. ئه‌حمه‌د کارامووس، هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد رایگه‌یاند "هاتووین جه‌خت بکه‌ینه‌وه له حه‌رامکردنى شه‌ڕى کورد دژى کورد، شه‌ڕێک که جگه له ماڵوێرانى و کاولکارى هیچى دیکه بۆ کورد ناهێنێ". هه‌روه‌ها کارامووس، ئه‌وه‌ى خسته‌روو له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاریانداوه کۆنگره‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یى به به‌شداریى کوردانى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان و دیاسپۆرا سازبکرێت "بۆ یه‌کخستنى هه‌ڵوێسته‌کان و حه‌رامکردنى شه‌ڕى کورد و کورد ". رۆژى 4ى تشرینى دووه‌مى 2020 له ناحیه‌ى چه‌مانکێى قه‌زاى ئامێدی له‌کاتى تێپه‌ڕبوونى هێزێکى زێره‌ڤانی به ناوچه‌که‌دا، بۆمبێکى چێندراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش مه‌ترسى شه‌رى نێوان په‌که‌که‌و پارتى زیاتر کرد.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه 571 توشبوى کۆرۆنا تۆمارکراون و 28 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 426 که‌سیش چاکبونه‌ته‌وه. نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 15ى تشرینى دووه‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، پێنج هه‌زار و 663 پشکنینى کۆرۆنا کراون، که دو هه‌زار و 144 له هه‌ولێر، 761 له سلێمانی، دو هه‌زار و 454 له دهۆک، 31 له هه‌ڵه‌بجه، 223 له گه‌رمیان و 50 له راپه‌ڕین بون. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو، له 24 کاتژمێردا 28 که‌سى دیکه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه، که پێنج له هه‌ولێر، شه‌ش له سلێمانی، هه‌شت له دهۆک و یه‌ک که‌س له هه‌ڵه‌بجه و هه‌شت که‌سى دیکه‌ش له راپه‌ڕین بوون. هاوکات، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، 571 توشبوو تۆمارکراون، که 231 له هه‌ولێر، 161 له سلێمانی، 121 له دهۆک، 9 له هه‌ڵه‌بجه، 46 له گه‌رمیان و 3 که‌س له راپه‌ڕین بون، 426 که‌سیش چاکبونه‌ته‌وه، که 103 له هه‌ولێر، 25 له سلێمانی، 231 له دهۆک، 15 له هه‌ڵه‌بجه، 52 له گه‌رمیان بون. تا ئێستا 89 هه‌زار و 600 که‌س له هه‌رێمى کوردستان توشى کۆرۆنا بون، 52 هه‌زار و 282 که‌س چاکبونه‌ته‌وه و 31 هه‌زار و 475 که‌س له ژێر چاره‌سه‌ردان و دوو هه‌زار و 843 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ھاوڵاتی رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند کۆبوونەویە ئەمڕۆی سێ سەرۆکایەتیەکەی ھەرێمی کوردستان لەسەر یاسای قەرزی پەرلەمانی عێراق کە بەبێ کورد تێپەڕێنرا، راوێژکاریە. رێواز فایەق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان کوردستان کەمێک لەمەوبەر رایگەیاند لە کۆبوونەوەی راوێژکاریەکەدا باسی ئەوە دەکەن چۆن ربوورەی قەیرانەکە ببنەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى به‌ڕه‌سمى داوای له‌هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان کرد، که کۆبوونه‌وه‌کە دوابخەن بۆ کاتێکى دیکه.
هاوڵاتى به‌رپرسێکى گۆڕان له حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:"به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌بڕێ و پێویسته ئێمه‌ش کارتى ئاو دژى به‌غدا به‌کاربهێنین". ئه‌مشه‌و له نوسینێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى سه‌یوان عه‌لى بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له پشکى گۆڕان نوسیویه‌تی: "به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردتان ئه‌بڕێ، بودجه ئه‌بڕێ، ده‌رمان و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌کان ئه‌بڕێ، وا خه‌ریکه به‌شه خۆراکى خه‌ڵکى هه‌رێم ئه‌بڕێ". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "نازانم ئێمه تاکه‌ى که‌ساس که‌ساس داواى ره‌حم و سه‌ده‌قه له به‌غدا بکه‌ین؟ ئه‌و ئه‌یه‌وێت له برسا نوچى بۆ ببه‌ین، پێویسته ئێمه‌ش کارتى ئاو دژى به‌غدا به‌کاربهێنین، هه‌رکه‌س بیه‌وێت گه‌له‌که‌م له برسا بکوژێت من مافى خۆمه له تینواى بیخنکێنم، کارتى ئاو به‌هێزترین کارته به‌ده‌ست کورده‌وه و پێویسته به‌کارى بهێنین". سه‌یوان عه‌لى جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که :"من شۆڤێنى نیم هه‌موو گه‌لى دنیام وه‌ک یه‌ک خۆشئه‌وێ، به‌ڵام میلله‌تى خۆمم له هه‌موو گه‌لان لا خۆشه‌ویستتره".
هاوڵاتى پسپۆرێکى بوارى که‌شناسى پێشبینى ده‌کات، شه‌پۆلێکى بارانبارین ڕوو له عێراق بکات شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان و بگرێته‌وه‌و بارانبارین تا ڕۆژى سێ شه‌ممه به‌رده‌وام بێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ى تشرینى دووه‌مى 2020، سادق عه‌تیه که‌شناسى دیارى عێراقى دووه‌م پێشبینییه‌کانى خۆى بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى که‌شوهه‌واى عێراق بڵاوکرده‌وه‌و رایگه‌یاند:" نه‌خشه که‌شناسیه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن له‌م هه‌فته‌یه‌دا بارودۆخى که‌شوهه‌وا ناسه‌قامگیر ده‌بێت و نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ک و ناسه‌قامگیریه‌کى ڕێژه‌یى ده‌ستپێده‌کات". ئه‌و پسپۆره ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو شه‌پۆله‌که له‌م شه‌وه‌وه له‌وپه‌ڕى خۆرئاواى عێراق له به‌شى قائیم ده‌ستپێده‌کات و له‌ناوچه سنوریه‌کان له‌گه‌ڵ سعودیه بارانبارین ده‌ستپێده‌کات". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" له‌ماوه‌ى کاتژمێره‌کانى دوانیوه‌ڕۆى ڕۆژى یه‌کشه‌ممه یاخود سه‌رله‌ئێواره بارانێکى که‌م ڕوو له پاڕێزگاى زیقار و دواتر به‌سره ده‌کات و شه‌وه‌که‌شى ده‌گاته باشورى میسان، نیوه‌ڕۆى ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ش ده‌رفه‌تى بارانبارین ڕوو له ناوچه‌کانى شارى به‌سره ده‌کات". سادق عه‌تیه ئه‌وه‌شده‌خاته‌روو که شه‌وى یه‌کشه‌ممه شه‌پۆلێکى بارانبارینى مامناوه‌ند ڕوو له ناوچه‌کانى خۆرئاواى ئه‌نبار و خۆرئاواى نه‌ینه‌وا ده‌کات، دواتر به‌یانیه‌که‌ى روو له که‌رکوک و هه‌ولێر و دهۆک ده‌کات و ئێواره‌که‌شى له‌وانه‌یه بگاته سلێمانی. هاوکات، ئه‌و که‌شناسه ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که بارانبارین ڕۆژى دوو شه‌ممه له دهۆک و سلێمانى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌نێوان سوک و بارانى تونددا، بارانبارین له هه‌ندێک له ناوچه‌کانى باکور شێوازێکى به‌رده‌وامى پێوه دیار ده‌بێت و هه‌ندێک هه‌وره‌تریشقه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
هاوڵاتى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى به‌ڕه‌سمى داوا له‌هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات، که کۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ینێ دوابخات بۆ کاتێکى دیکه. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ى تشرینى دووه‌مى 2020، لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆک، مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له شارى سلێمانی، بۆ تاوتوێکردنى دوایین پێشهات و گۆڕانکارییه سیاسیه‌کان و به‌تایبه‌تى پرسى مووچه و بژێوى خه‌ڵکى کوردستان کۆبوه‌وه. له کۆبونه‌وه‌که‌دا، که سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان و ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانى فراکسیۆنى یه‌کێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و نوێنه‌رى تیمى گفتوگۆى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدرالى عێراق ئاماده‌یبوون، مه‌کته‌بى سیاسى پاراستنى ئه‌و یه‌کریزییه‌ى که له‌نێوان فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له سه‌ر یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى مووچه هاته ئاراوه به‌گرنگزانى و پێداگیرى له‌سه‌ر پاراستنى ده‌کات، بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى مافه ده‌ستورییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان. له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یاندا هاتووه:" بۆ ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى له‌بار له‌پێناوى گفتوگۆ و گه‌یشتن به‌بڕیارێکى گونجاو، که له‌به‌رژه‌وه‌ندى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان و باشکردنى گوزه‌رانى خه‌ڵکدا بێت و یه‌کریزى هێزو لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستان پیشانبدات، مه‌کته‌بى سیاسى به‌ڕه‌سمى داوا له‌هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات، که کۆبونه‌وه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوى سبه‌ى (15/11/2020) دوابخات بۆ کاتێکى تر، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستان، که نوێنه‌ریان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌یه به‌شداربن". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که" بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتنى بنه‌ڕه‌تى له‌سه‌ر شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم و مووچه‌ى خه‌ڵکى کوردستان، مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، جه‌ختیکرده‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى حکومه‌تى هه‌رێم به جێبه‌جێکردنى ناوه‌ڕۆکى رێککه‌وتنه‌کان و حکومه‌تى فیدرالى عێراقیش پابه‌ندى بنه‌ماى ته‌وافق و ده‌ستورى هه‌میشه‌یى عێراق بێت". یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که" بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم و مووچه‌ى خه‌ڵکى کوردستان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، هه‌وڵه‌کانى درێژه پێده‌دات و خه‌ڵکى کوردستان دڵنیا ده‌کاته‌وه، که له‌م پێناوه‌دا درێغى ناکات".
ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانتارێکى کورد له به‌غدا ئاماژه به‌وه ده‌دات ئه‌وه‌ى له یاساى قه‌رزدا هاتووه شتێکى غه‌ریب نییه‌و هه‌مان شته که له‌یاساى بودجه‌ى 2019 داهاتووه که ته‌سلیم کردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داهاتى گومرگه‌کانه. بڕیاره سبه‌ینێ 15ى تشرینى دووه‌مى 2020، کۆبونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى هه‌رێم ئه‌ندام بدرێت بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر تێپه‌راندنى یاساى قه‌رز له‌په‌رله‌مانى عێراق که داواى ته‌سلیم کردنى نه‌وت و نیوه‌ى داهاته فیدڕاڵییه‌کان له‌هه‌رێم ده‌کات ئه‌وکات بودجه ره‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌کرێت. به‌شێکى زۆر له ئه‌ندامانى کورد له‌به‌غدا سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى که داوه‌تى فه‌رمى کراون بۆ کۆبونه‌وه‌که، به‌ڵام رایانگه‌یاندووه که به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که ناکه‌ن و داوا ده‌که‌ن حکومه‌تى هه‌رێم راسته‌وخۆ بچێته به‌غداو کێشه‌کانى له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى چاره‌سه‌ر بکات. رێبوار که‌ریم مه‌حمود، ئه‌ندامى سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ده‌ڵێت:" هه‌ندێ هه‌واڵ بڵاوبووه‌ته‌وه که ئێمه وتومانه به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که ناکه‌ین گوایه ده‌عوه‌ت نه‌کرابین، ئه‌وه ئه‌سڵى نییه، به‌شێکمان دوو بۆ سێ‌جار داوایان لێکراوه که به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که بکه‌ن و ئێمه ره‌تمانکردووه‌ته‌وه". ناوبراو وتیشى:"بۆیه وتومانه به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که‌ى سبه‌ینێ ناکه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نمایشکارانه‌یه‌و سبه‌ى فۆتۆى کۆبونه‌وه‌که ده‌به‌ن بۆ وه‌فدى به‌غداد و ده‌ڵێن ئه‌وه هه‌موو کورد یه‌کهه‌ڵوێسته که نه‌وت ته‌سلیم نه‌کرێت". رێبوار که‌ریم مه‌حمود ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که ئه‌وان وه‌ک گروپى 15 که پێکهاتووه له پێنج په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆڕان و دوانى کۆمه‌ڵ و دوانى یه‌کگرتوو و سه‌ربه‌خۆکان و نه‌وه‌ى نوێ به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى هه‌رێم ناکه‌ن، وتیشى:" بیستومه که فراکسیۆنى یه‌کێتیش به‌شدارى ناکات که 34 په‌رله‌مانتارى کورد ده‌کات، که‌واته زۆرینه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بچێت له به‌غدا له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق گفتوگۆ بکات و رێککبکه‌وێت". حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌گه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه فه‌رمییه‌کان ته‌سلیمى عێراق بکات مانگانه 750 ملیار دینارى بۆ ره‌وانه ده‌کرێت ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى عێراق وتیشى:" ئه‌وه‌ى له یاساى قه‌رزدا هاتووه شتێکى غه‌ریب و عه‌جیب نییه، هه‌مان داواکارییه که له بودجه‌ى 2019 دا هاتووه که هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ته‌سلیم بکات له‌گه‌ڵ دیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه فیدڕاڵى و فه‌رمییه‌کان". رێبوار که‌ریم مه‌حمود پێشیوابوو حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌گه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه فه‌رمییه‌کان ته‌سلیمى عێراق بکات مانگانه 750 ملیار دینارى بۆ ره‌وانه ده‌کرێت و ئه‌وه‌ش به‌شى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌کات، وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم هێشتا لانى که‌م 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى دیکه‌ى بۆ ده‌مێنێته‌وه زائیده‌ن داهاته‌کانى ناوخۆ و نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان". ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له‌سه‌ر داواکارى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق جارێک له‌گه‌ڵ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم دانیشتوون و گفتوگۆیان کردووه، وتیشى:" به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێن و وه‌عدانه‌ى که دایان دیسان راستیان نه‌کرد له‌گه‌ڵماندا".
هاوڵاتى به بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى شارى سلێمانییه‌وه سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پیرۆزبایى ئه‌و یاده ده‌کات و ده‌ڵێت:" سڵاو له سلێمانی، شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانی". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ژمارى خۆى له فه‌یسبووک نووسیویه‌تی: "236ه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنیدا، سڵاو له سلێمانی، شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى و پایته‌ختى ڕۆشنبیریى کوردستان." سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌شڵێت، "ئه‌و یاده له هه‌موو لایه‌ک پیرۆز ده‌که‌م و هه‌ر سه‌رفراز بێت سلێمانی." شارى سلێمانى به پایته‌ختى رۆشنبیریى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستنیشان کراوه، رۆژى 14ى تشرینى دووه‌مى 1784 له‌لایه‌ن ئیبراهیم پاشاى بابانه‌وه بونیات نراوه و به ناوى "سلێمان پاشا"ى باوکیه‌وه ناوى ناوه و ئه‌مڕۆ یادى 236 ساڵه‌ى سلێمانیه.
ئارا ئیبراهیم له یاداشتێکیاندا 10 په‌رله‌مانتارى کوردى فراکسیۆنه جیاوازه‌کان له‌به‌غدا ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى سبه‌ینێى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ناکه‌ن، یه‌کێک له‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌ڵێت:" حکومه‌تى هه‌رێم بێ منه‌ته به‌رانبه‌ر به هه‌موو کورد و په‌رله‌مانتارانیش ئه‌وه‌جێبه‌جێ ده‌که‌ن که خۆیان ده‌یانه‌وێت نه‌ک چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان". موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" حکومه‌تى هه‌رێم بێ منه‌ته به‌رانبه‌ر به هه‌موو کورد‌و په‌رله‌مانتاران، ئه‌وان ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌که‌ن که خۆیان ده‌یانه‌وێت، ئێمه ده‌ڵێن کێشه‌که له‌به‌غدایه‌و هیچ پێویست به کۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ناکات، فه‌رموون بڕۆن نه‌وت ته‌سلیم بکه‌ن و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که هه‌موو کات حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێن ئاماده‌ن کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بده‌نه به‌غدا، به‌ڵام تا ئێستا یه‌ک به‌رمیل نه‌وتیشیان نه‌داوه‌ته عێراق و نایانه‌وێت کێشه‌ى موچه چاره‌سه‌ر بکه‌ن، وتیشى:"ئه‌وه‌ى باجه‌که‌ى ده‌دات موچه‌خۆرانى هه‌رێم و خه‌ڵکه‌که‌ین و حکومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسان باجه‌که‌ى ناده‌ن". موسه‌نا ئه‌مین ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئاماده‌ییان تێدایه وه‌فدى هه‌رێم بچێته به‌غدا و له‌گه‌ڵیاندا کۆببنه‌وه" کێشه‌که له به‌غداده نه‌ک هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر ویستیان گوێمان لێ بگرن بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان له‌گه‌ڵیاندا کۆده‌بینه‌وه". ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى عێراق که سه‌ر به لایه‌نه جیاوازه‌کانى هه‌رێمى کوردستانن له راگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شدا باسیان له‌وه‌کردووه که "هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غداد رێککه‌وتنێکى نوێ و گشتگیر و شه‌فاف و کۆنکرێتى واژۆ بکه‌ن که دوور له رێکه‌وتنى حزبى و شه‌خسى و ژێربه‌ژێر بێت". ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ى سبه‌ینێیان ره‌تکردووه‌ته‌وه: هۆشیار عه‌بدوڵا موسه‌نا ئه‌مین ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید رێبوار که‌ریم مه‌حمود کاوه مه‌حمود سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین سروه ونس یوسرا ره‌جه‌ب غالب محه‌مه‌د به‌هار مه‌حمود به‌ره‌به‌یانى پێنجشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، په‌رله‌مانى عێراق پڕۆژه‌یاساى کورتهێنانى دارایى (یاساى قه‌رزکردن)ى به‌بێ ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مانتارانى کورد په‌سه‌ندکرد و به‌پێى پڕۆژه یاساکه، هیچ پاره‌یه‌کى هاوکارى یان بودجه‌یه‌ک بۆ هه‌رێم نایه‌ت تاوه‌کو پابه‌ند نه‌بێت به ناردنى ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى کۆمپانیاى سۆمۆ دیاریده‌کات. تێپه‌ڕاندنى ئه‌و یاسایه ناڕه‌زایه‌تى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى هه‌رێمى لێکه‌وته‌وه و وابڕیاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى هه‌رێم و نوێنه‌رانى کورد له به‌غدا کۆببنه‌وه و گفتوگۆ بکه‌ن و هه‌ڵوێستى هه‌رێم بخه‌نه‌ڕوو.
هاوڵاتى به سه‌دان که‌س له دانیشتوانى شارۆچکه‌ى که‌رڤاچار له‌به‌رده‌م که‌نیسه دێرینه‌که‌یاندا نزایان بۆ قوربانیه‌کانیان کرد دوایینجار نوێژیان تێدا کرد، دواجاریش ئاگریان له شارۆچکه‌که به‌رداو چۆڵیان کرد، ئاماده نه‌بوون بچنه ژێر کۆنترۆڵى ئازه‌ربایجان. به‌ر له گه‌یشتنى سوپاى ئازه‌ربایجان بۆ ناوچه‌کانیان، گوندنشینه ئه‌رمه‌نیه‌کانى ده‌وروبه‌رى هه‌رێمى ئارتساخ، ئاگریان له ماڵ و کێڵگه‌و زه‌وییه‌کان به‌رداو بۆ هه‌میشه چۆڵیان کرد، که بڕیاره له سبه‌ینێ 15ى مانگه‌وه به‌پێى ڕێککه‌وتنه‌که بێته ناوییه‌وه وه‌ک ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى له به‌رامبه‌ر هاتنى سوپاى ڕوس و ئازه‌ربایجان بۆ کۆنترۆڵکردنى ئه‌و شوێنانه‌ى پێشتر به‌ده‌ست ئه‌رمه‌نیه‌کانه‌وه بووه، به هه‌زاران که‌س ئاگریان له ماڵه‌کانیان به‌رداو به‌ره‌و سه‌نته‌رى شاره‌کانى ئارتساخ به‌ڕێکه‌وتن. ڤیج مکراتچیان ده‌ڵێت:"نامه‌وێت هیچ شتێک بۆ ئه‌و تیرۆریستانه جێبهێڵم که خوشک و براکانى منیان کوشت و ماڵه‌که‌میان تاڵان کرد". خاوه‌نى یه‌کێک له‌و ماڵانه به‌ده‌م هه‌ڵته‌کاندنى خانووه دارینه‌که‌یه‌وه باسى له‌وه ده‌کرد، "ناتوانم ماڵه‌که‌م بۆ تورکه‌کان جێبهێڵم". ئاگربه‌ستى یه‌ریڤان و باکۆ به چاودێریى مۆسکۆ، دواى نزیکه‌ى حه‌وت هه‌فته له شه‌ڕو پێکادانى قورس له ئارتساخ هاته کایه‌وه، که ناوچه‌ى شاخاوى جێناکۆکه و بۆ ماوه‌ى ده‌یان ساڵ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتى قه‌وقاز کێشه‌ى له‌سه‌ره، سوپاى ئه‌رمینیاش بڵاویکرده‌وه له‌و شه‌ڕه‌دا دوو هه‌زار و 300 سه‌ربازیان کوژراون. پێى ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌که، سوپاى ئازه‌ربایجان له‌و شارانه‌دا ناکشێته‌وه که به هاوکاریى سوپاى تورکیا له ئارتساخى داگیر کرد، ته‌واوى هه‌رێمه‌که‌ش ده‌که‌وێته ژێر کۆنترۆڵى ڕوسیا و هیچ هێزێکى ئازه‌ر و ئه‌رمه‌نى تێدا نامێنێت که له ساڵى ١٩٩١وه له‌ژێر کۆنترۆڵى ئه‌رمینیادایه.
هاوڵاتى سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له‌په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ى یادى 235 ساڵه‌ى دامه‌زرادنى شارى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت،" به‌ڵێن ده‌ده‌ین، له‌مه زیاتر نه‌هێڵین ڕێگه نه‌ده‌ین سلێمانى بکرێته قوربانیى ململانێ و پێخوستى نائارامییه سیاسییه‌کان، نه‌هێڵین بکه‌وێته پاشکۆى ڕوداوه‌کان". له‌په‌یامێکدا سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتى به‌بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى شارى سلێمانیه‌وه رایگه‌یاند، بۆ یه‌کێتی، سلێمانى شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، دایک و هه‌ستانه‌وه و هه‌ڵگیرساندنى شۆڕش و به‌رده‌وامیى خه‌باتمانه، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیمان زیاتر بێ به‌رامبه‌رى. هه‌روه‌ها جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که:" به‌ڵێن ده‌ده‌ین ڕێگه نه‌ده‌ین سلێمانى بکرێته قوربانیى ململانێ و پێخوستى نائارامییه سیاسییه‌کان، نه‌هێڵین بکه‌وێته پاشکۆى ڕوداوه‌کان و رێنه‌ده‌ین له‌مه زیاتر و به مه‌به‌ست فه‌رامۆش و پشتگوێ بخرێت. ده‌قى په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتى: وا ئه‌مڕۆ سلێمانى ٢٣٦ ساڵه، له‌و ڕۆژه‌وه تا ئێستا هه‌میشه پێشه‌نگ بوه، له ڕوداوه کۆمه‌ڵایه‌تی، مێژویی، سیاسی، روناکبیرى و ئه‌ده‌بییه‌کاندا ڕه‌چه‌شکێن بوه، داینه‌مۆ بوه بۆ چاکسازى و گۆڕانکارى و نوێکردنه‌وه له‌هه‌مو کایه‌کانى ژیاندا و له‌به‌رده‌م هه‌ر ته‌وژمێکى ناڕه‌سه‌ندا، خۆڕاگر، و بۆ هه‌ر نوێکردنه‌وه‌یه‌ک، ده‌ستپێشخه‌ر و پشتیوان بوه، سلێمانى مه‌ڵبه‌ندێکى سه‌ره‌کیى کوردپه‌روه‌رى و په‌ناگه‌ى ده‌نگى ئازاده و هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتى تاکڕه‌ویى قبوڵ نه‌کردوه. سلێمانى خانه‌خوێیه‌کى میهره‌بانه بۆ هه‌مو پارت و پێکهاته و ئاینزاکان، شارى پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کتر قبوڵکردن و ئازادیى ڕاده‌ربڕینه، شارى خۆڕ‌اگرى و به‌ره‌نگارى بوه له به‌رده‌م په‌تى سێداره، داهێنه‌ر بوه له سه‌رپێخستنى خه‌بات و جوڵانه‌وه‌ى سیاسى وه وره و وزه‌به‌خشى شۆڕش و به‌رده‌وامییه، سلێمانى ئازا و ئازاده، زیندوێتى و یاخیبون وه‌ک دو تایبه‌تمه‌ندیى ئه‌م شاره، زاده‌ى هه‌ڵکه‌وتنى ده‌یان ڕوناکبیر و تێکۆشه‌ر و که‌سایه‌تى به‌رجه‌سته و سه‌رکرده‌ن له‌بواره جیاکانى ژیاندا، که جێده‌ستیان له به‌ره‌وپێشبردن و زیندوێتى ئه‌م شاره و دیرۆکى کوردستاندا دیاره و بۆ ڕۆژگارى خۆیان و ئێستاش بونه‌ته ڕێنیشانده‌ر و ئاڵاهه‌ڵگرى ئاینده‌یه‌کى ڕون. ئه‌مڕۆ ئێمه له سه‌رۆکایه‌تیى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، به دید و ڕوئیایه‌کى ڕاسته‌قینه و نوێوه له سلێمانى ده‌ڕوانین، وه‌ک چۆن دامێنى کوێستانه‌کانى کوردستان مه‌ڵبه‌ندى خۆڕسکى ژیان و گه‌شه‌ى دره‌خته ڕه‌سه‌ن و یاخییه‌کانه، سلێمانییش بۆ یه‌کێتى خاکى به‌پیتى ژیان و گه‌شه و نوێبونه‌وه‌یه‌تی، ڕه‌گى قوڵى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له گۆڕستانى شه‌هیدانى ئه‌مشاره و بست به بستى کوردستاندا چۆته خوارێ و ڕه‌شه‌باى هه‌ر شۆڕشێکى نیشتمانى و کوردستانی، رابه‌رایه‌تى ده‌کات. بۆ یه‌کێتی، سلێمانى شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، دایک و هه‌ستانه‌وه و هه‌ڵگیرساندنى شۆڕش و به‌رده‌وامیى خه‌باتمانه، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیمان زیاتر بێ به‌رامبه‌رى و له‌ئاست گه‌وره‌یى و مه‌زنیى سلێمانى خزمه‌تکارى راسته‌قینه بین، هه‌مو هه‌وڵێکمان بۆ پاراستنى شکۆ و پێشه‌نگیى و زیندوهێشتنه‌وه‌ى بێ، له‌هه‌مو ڕوه‌کانه‌وه، ئاوه‌دانیى و گه‌شه‌پێدانى سلێمانى به ئه‌رکى خۆمان بزانین و له ئاست گه‌وره‌یى و شکۆمه‌ندى خه‌ڵکى سلێمانى و ته‌واوى کوردستان به‌ڵێن بده‌ین که یه‌کێتیى نوێ، یه‌کێتیى خزمه‌ت و یه‌کێتیى حکومدارییه‌کى باشتر و ئاوه‌دانتر و شایسته‌تر بێت، ئه‌مڕۆ و له‌م ڕۆژه مێژوییه‌دا، ئێمه له سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان به‌ڵێن ئه‌ده‌ین که ڕێگه نه‌ده‌ین سلێمانى بکرێته قوربانیى ململانێ و پێخوستى نائارامییه سیاسییه‌کان، نه‌هێڵین بکه‌وێته پاشکۆى ڕوداوه‌کان و رێنه‌ده‌ین له‌مه زیاتر و به مه‌به‌ست فه‌رامۆش و پشتگوێ بخرێت، پیرۆز بێت یادى بنیادنانى شاره حه‌یاته‌که دڵنیا بن یه‌کێتى له‌ئاست مه‌زنى سلێمانی، به‌رپرسیار و به‌ئه‌مه‌که سه‌رۆکایه‌تیى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان 14-11-2020
هاوڵاتى سه‌رۆکایه‌تیى حکوومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان ڕه‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر دامه‌زراندنى 500 که‌س بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌رکرد و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان ئاشکراى کرد، ئه‌م هه‌فته‌یه ڕێنمایى بۆ دامه‌زراندنیان ده‌رده‌چێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ى تشرینى دووه‌مى 2020، خالس قادر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند:" له لایه‌ن سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه فه‌رمانى دامه‌زراندن بۆ 500 که‌س ده‌رچووه، ئه‌وانیش هه‌موویان په‌رستارى زانکۆ و یاریده‌ده‌رى پزیشکین و له‌سه‌ر میلاکى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داده‌مه‌زرێن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "ئه‌م هه‌فته‌یه ڕێنمایى له‌باره‌ى دامه‌زراندنى ئه‌و 500 که‌سه ده‌رده‌چێت و ده‌رچوویانى ئه‌و دوو به‌شه ده‌توانن فۆڕمى دامه‌زراندن پڕ بکه‌نه‌وه." هاوکات، خالس قادر ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێویستى به کادرى ته‌ندروستى و پزیشک ھه‌یه بۆ خزمه‌تکردنى ھاووڵاتییان.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا 27 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 398 که‌سیش چاکبونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم راشیگه‌یاند:" له دوێنێوه چوار هه‌زارو 841 پشکنینى کۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌و 573 که‌سى نوێ تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون". تائێستا له هه‌رێمى کوردستان 89 هه‌زار و 29 که‌س توشى کۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زارو 815 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 54 هه‌زار و 856 که‌سى دیکه‌ش چاکبونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى جۆرجیا و کارۆلیناى باکور، که دواین ویلایه‌ته‌کان بوون ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تییان به ته‌واوى جیاکرده‌وه، به‌وه‌ش کۆى ژماره‌ى کورسییه‌کانى جۆ بایدن گه‌یشته ٣٠٦ کورسى و دۆناڵد تره‌مپیش گه‌یشته ٢٣٢ کورسی. میدیاکانى ئه‌مریکا رایانگه‌یاند، ئه‌نجامى ده‌نگه‌کانى ھه‌ریه‌ک له ویلایه‌ته‌کانى جۆرجیا و کارۆلیناى باکوریش وه‌ک دوایین دوو ویلایه‌ت بڵاوکرایه‌وه، که بایدن توانى کورسییه‌کانى ویلایه‌تى جۆرجیا بباته‌وه، که ١٦ کورسییه، له‌به‌رانبه‌ردا دۆناڵد تره‌مپ توانى کورسییه‌کانى ویلایه‌تى کارۆلیناى باکور به ده‌ستبھێنێت، که ١٥ کورسییه. له رۆژى ٣ى ئه‌م مانگه‌دا، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌چوو، پاش ته‌واوبوونى ماوه‌ى ده‌نگدان ده‌ستبه جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان کرا و هه‌ر له سه‌ره‌تاى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانیشدا جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان به جیاوازییه‌کى به‌رچاو له‌پێش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئێستاى ئه‌مریکا و کاندیدى کۆمارییه‌کانه‌وه بوو. تائێستا، دۆناڵد تره‌مپ تویت ده‌کات و ده‌ڵێت:" هێشتا ئه‌نجامه‌کان یه‌کلانه‌بوونه‌ته‌وه و ئه‌و براوه ده‌بێت".
هاوڵاتى وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ئاشکرایکرد کوشتنى دوو گه‌نجه‌که‌ى شه‌وى ڕابردووى سلێمانى له‌سه‌ر هاوارکردن بووه بۆ فرۆشتنى دۆ. له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ى تشرینى دووه‌مى 2020، به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ئاشکرایکرد: "له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ى شه‌وى رابردووى سلێمانى دوو که‌س ده‌ستگیرکراون و دانیان به تاوانه‌که‌یاندا ناوه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌وته‌ى تۆمه‌تباره‌کان شه‌ڕه‌که له‌سه‌ر ئه‌وه دروستبووه که یه‌کێک له‌وێدا دۆى فرۆشتووه و هاوارى بۆ دۆ کردووه، ئه‌وانیش وتویانه بۆ ئه‌وه‌نده هاوار ده‌که‌یت و دواتر بووه به ده‌مه‌قاڵێ و ئه‌و رووداوه‌ى لێکه‌وتووه‌ته‌وه". هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌وه‌ى تائێستا هه‌یه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ئه‌وه‌یه به وته‌ى تۆمه‌تباره‌کان، ئیتر نازانن ئه‌گه‌ر کێشه‌ى دیکه‌یان له‌نێواندا هه‌بووبێت پێشتر یان نا.
