هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مریکا هه‌نگاوى بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى هێزه‌کانى له عێراق ده‌ستپێکردووه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى دووه‌مى 2020، فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشکراى کرد ئه‌مریکا هه‌نگاوى بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى هێزه‌کانى له‌عێراق ده‌ستپێکردووه. وه‌زیرى کاربه‌رێکه‌رى حکومه‌ته‌که‌ى دۆناڵد تره‌مپ له‌سێ رۆژى رابردوودا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که له عێراق و ئه‌فغانستان به‌شێک له سه‌ربازه‌کانیان که‌مده‌که‌نه‌وه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له عێراق 700 سه‌رباز و له ئه‌فغانستان له‌کۆى پێنج هه‌زار سه‌رباز 2 هه‌زارو 500 سه‌رباز که‌مده‌که‌نه‌وه. کابینه‌که‌ى دۆناڵد تره‌مپ ته‌نها دوو مانگى ماوه‌و دواى سه‌رکه‌وتنى جۆبایدن کاندیدى دیموکراته‌کان، چاوه‌روان ده‌کرێت گۆڕانکارى له‌سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رووبدات.
هاوڵاتى وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، واین مارۆتۆ له‌باره‌ى هێرشه موشه‌کیه‌که‌ى شه‌وى رابردوى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداوه رایگه‌یاند" گرووپه له یاسا ده‌رچووه‌کان برا عێراقییه‌کان ده‌کوژن". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى دووه‌مى 2020، واین مارۆتۆ وته‌بێژى هاوپه‌یمانى دژى داعش له تویتێکدا له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند:" پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى که‌سوکارى قوربانیانى هێرشه‌که‌ى شه‌وى رابردووى به‌غدا ده‌که‌ین، ئه‌مه هێشتا نمونه‌یه‌کى دیکه‌ى گروپه له‌یاسا ده‌رچوه‌کانه بۆ کوشتنى برا عێراقیه‌کانیان". هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ى هاوپه‌یمانى راشیگه‌یاند:"ئه‌و هێرشانه زیان به‌و که‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت که به‌دواى به‌دواى ئاشتیدا ده‌گه‌ڕێن". واین مارۆتۆ به‌ناوى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانیکردنى حکومه‌تى عێراق". دوێنێ شه‌و له کاتى کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌گه‌رى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیراندا له‌به‌غدا چه‌ند کاتۆشایه‌ک ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا کراو له‌ئه‌نجامیشدا منداڵێک گیانى له‌ده‌ستدا و پێنج که‌سى دیکه برینداربوون.
ھاوڵاتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەگەرچی فە‌رسە‌ت سۆفی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بوو، پبەڵام لە دەست هەمووان رۆیشت. ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر لە تورکیا گیانی لەدەستدا دوای مانگێک لە تووشبوونی بە کۆرۆنا. دەقی وتەکانی قوباد تاڵەبانی لەسەر فرسەت سۆفی بە‌ڕێزان كە‌سوكار و بنە‌ماڵە‌ی كۆچكردوو كاك فە‌رسە‌ت سۆفی زۆر بەداخەوە ئەمرۆ خزمەتکارێکی جوان و دڵسۆزی کوردستان و بە تایبەت هەولێرمان لێ رۆیشت. فە‌رسە‌ت سۆفی نەک تەنها کەسێکی کارا و دڵسۆز و خەمخۆر بوو، بەڵکو هاوڕێشم بوو. کەسێک بوو کە بەردەوام بە بێ دەنگی پێکەوە ئاگر و ناکۆکی سیاسیمان ئەکوژاندەوە. هەمیشە پەرۆشی یەکڕیزیی سیاسیی کوردستان بوو. دەستی هەبوو لە هەموو رێککەوتن و هەنگاوەکانی ئەم چەند ساڵەی رابردوو لەپێناو ئارامیی و تەبایی نێوان یەکێتی و پارتی. کەسێک بوو نەدەترسا راستیەکان بە سەرووی خۆی بڵێ، نەشدەترسا هەڵوێستی جوامێرانە بنوێنێت. راستە کاک فە‌رسە‌ت سەرکردایەتی پارتی بوو، پارێزگاری هەولێر بوو، بەڵام تەنها هی هەولێر و پارتی دیموکراتی کوردستان نەبوو، کاک فە‌رسە‌ت، هی هەمووان بوو و لە دەست هەمووان رۆیشت. رۆحی شاد بێت.
هاوڵاتى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌په‌یامێکدا به‌هۆى کۆچى دوایى فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێره‌وه رایگه‌یاند:" زۆر خه‌مبار و دڵته‌نگى کردوم، خه‌ساره‌تێکى گه‌وره‌یه و کوڕێکى خۆمم له‌ده‌ستداوه". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى دووه‌مى 2020، مه‌سعود بارزانى له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند:" هه‌واڵى کۆچى دوایى د. فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر زۆر خه‌مبار و دڵته‌نگى کردم، نمونه‌ى لێهاتویى و دڵسۆزى و ده‌ستپاکی، کادیرێکى نیشتیمانپه‌روه‌ر و چالاک بو که له ماوه‌یه‌کى که‌مدا توانى خۆى بسه‌لمێنێت و جێگه‌ى خۆى له‌ناو دڵى جه‌ماوه‌ردا بکاته‌وه، له‌ده‌ستدانى گه‌نجێکى دڵسۆزى وه‌ک د. فرسه‌ت خه‌ساره‌تێکى گه‌وره‌یه، کوڕێکى خۆم له‌ده‌ستدا". ده‌قى په‌یامه‌که‌ی مه‌سعود بارزانى: به‌ناوى خوداى به‌خشنده و میهره‌بان هه‌واڵى کۆچى دوایى د. فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر زۆر خه‌مبار و دڵته‌نگى کردم. خوالێخۆشبوو د. فرسه‌ت سۆفى نموونه‌ى لێهاتوویى و دڵسۆزى و ده‌ستپاکى و، کادیرێکى نیشتیمانپه‌روه‌ر و چالاک بوو که له ماوه‌یه‌کى که‌مدا توانى خۆى بسه‌لمێنێ و جێگه‌ى خۆى له‌ناو دڵى جه‌ماوه‌ردا بکاته‌وه. له‌ده‌ست دانى گه‌نجێکى دڵسۆزى وه‌ک د. فرسه‌ت خه‌ساره‌تێکى گه‌وره‌یه، کوڕێکى خۆم له‌ده‌ست دا. سه‌ره‌خۆشى له خۆمان و خانه‌واده و که‌سوکارى خوالێخۆشبوو د. فرسه‌ت و هه‌موو هاوکارانى له حکوومه‌ت و پارێزگا و ته‌واوى خه‌ڵکى شارى هه‌ولێر ده‌که‌م و له خوداى گه‌وره داواکارم جێگه‌ى به‌هه‌شت بێت و سه‌بر و ئارامى به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت. انا لله و انا الیه را‌جعون مسعود بارزانی 18ـى تشرینى دووه‌مى 2020
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاشکراى کرد، سبه‌ینێ ته‌رمى فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى کۆچکردووى هه‌ولێر ده‌گاته‌وه پایته‌خت و له فڕۆکه‌خانه مه‌راسیمى هێنانه‌وه‌ى ته‌رمه‌که‌ى به ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌کان سازده‌کرێت. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت: "حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و که‌سوکارى خوالێخۆشبوو و ته‌واوى خه‌ڵکى کوردستان به‌گشتى و پارێزگاى ھه‌ولێر به‌تایبه‌تى ده‌کات". فرسه‌ت سۆفی، 41ـه‌مین پارێزگارى هه‌ولێر دواى 30 رۆژ له تووشبوونى به په‌تاى کۆرۆنا، ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى ئه‌نقه‌ره کۆچى دوایى کرد، هه‌تاوه‌کو له‌هۆش خۆى ببوو، قبوڵى نه‌کردبوو له هه‌ولێر بیبه‌نه ده‌ره‌وه، به‌ڵام دواى بێهۆشبوونى له‌سه‌ر خواستى ئازیزانی، ره‌وانه‌ى تورکیا کرابوو بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بکرێت. ده‌قى پرسه‌نامه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان: به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایى (د. فرسه‌ت سۆفی)، پارێزگارى ھه‌ولێر، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و که‌سوکارى خوالێخۆشبوو و ته‌واوى خه‌ڵکى کوردستان به‌گشتى و پارێزگاى ھه‌ولێر به‌تایبه‌تى ده‌کات. د. فرسه‌ت سۆفى وه‌ک مرۆڤێکى ساده و نیشتمان په‌روه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ى که پۆستى پارێزگارى هه‌ولێرى وه‌رگرتبوو، به به‌رده‌وامى و شه‌ونخوونى کارى ده‌کرد و له‌م ماوه که‌مه‌شدا ده‌ست و په‌نجه‌ى له هه‌موو بواره ئیدارى و خزمه‌تگوزارییه‌کانى ئه‌م پارێزگایه‌دا دیاره. داواکارین له په‌روه‌ردگارى مه‌زن ئارامى به خانه‌واده و که‌سوکارى ببه‌خشێت و رۆحى کۆچکردووش به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بکات. سبه‌ى پێنجشه‌ممه 19ى تشرینى دووه‌مى 2020 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، سه‌رۆکى په‌رله‌مان، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و لایه‌نه سیاسییه‌کان، مه‌راسیمى هێنانه‌وه‌ى ته‌رمى خوالێخۆشبوو له فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له شارى هه‌ولێر به خاک ده‌سپێردرێت. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 2020/11/18
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى له په‌یامێکدا بۆ کۆچى دوایى پارێزگارى هه‌ولێر ده‌ڵێ، کۆچکردنى زیانێکى گه‌وره‌یه بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان. مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" خۆم له نزیکه‌وه، ئاگادارى دڵسۆزى و په‌رۆشى و کارامه‌یى ئه‌و بووم له خزمه‌تکردنى خه‌ڵکى هه‌ولێر و هه‌رێمى کوردستان به‌گشتی، بۆیه کۆچکردنه‌که‌ى زۆر خه‌مگینى کردم". ده‌قى په‌یامى هاوخه‌میى سه‌رۆکى حکومه‌ت: به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کى قووڵه‌وه هه‌واڵى کۆچى دوایى پارێزگارى هه‌ولێر (د. فرسه‌ت سۆفی)مان پێگه‌یشت. کاک د.فرسه‌ت که‌سێکى نیششتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆز و لێهاتوو بوو. هه‌موو ژیان و ته‌مه‌نى خۆى له خزمه‌تکردنى نیشتمان و خه‌ڵکیدا به سه‌ربرد و له هه‌موو پۆست و به‌رپرسیاره‌تییه‌کانیدا، له قۆناغى په‌رله‌مانتاریى و دواتریش، داکۆکیکارێکى دیارى پرۆسه‌ى چاکسازیى بوو. به‌تایبه‌تى وه‌ک پارێزگارى هه‌ولێر، ئه‌رکه‌کانى به دڵسۆزى و له خۆبردوویى به‌جێ ده‌گه‌یاند و خۆم له نزیکه‌وه، ئاگادارى دڵسۆزى و په‌رۆشى و کارامه‌یى ئه‌و بووم له خزمه‌تکردنى خه‌ڵکى هه‌ولێر و هه‌رێمى کوردستان به گشتى ، بۆیه کۆچکردنه‌که‌ى زۆر خه‌مگینى کردم و زیانێکى گه‌وره‌شه بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان. به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه، ماته‌مینى خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین و پرسه و سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه نیشتمانپه‌روه‌ره‌که‌ى و خه‌ڵکى کوردستان و به‌تایبه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌که‌م. خواى مه‌زن گیانى به به‌هه‌شت شاد بکات و سه‌بوورى و ئارامیش به هه‌موولایه‌کمان ببه‌خشێت. یاد و هه‌ڵوێسته‌کانى کاک د.فرسه‌ت سۆفى هه‌میشه به زیندوویى ده‌مێننه‌وه. مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 2020/11/18
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌کى ئاراسته‌ى ماڵباتى دکتۆر فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى کۆچکردووى هه‌ولێر کرد و رایگه‌یاند "د. فرسه‌ت که‌سێکى کارزان و دڵسۆز بوو، زۆر به دڵسۆزییه‌وه به‌ده‌م کێشه‌کانى خه‌ڵکه‌وه ده‌چوو". نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له پرسه‌نامه‌که‌یدا رایگه‌یاند:"د. فرسه‌ت سۆفى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نییه‌وه رۆڵێکى گرنگى له ریزه‌کانى یه‌کێتیى قوتابیانى کوردستاندا گێڕا، دواییش وه‌ک کادیرێکى پێشکه‌وتوو له بوارى کارى جه‌ماوه‌ریدا رۆڵى هه‌بوو". هه‌روه‌ها سه‌رۆکى هه‌رێم راشیگه‌یاند:" دواى وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگارى هه‌ولێر، زۆر به دڵسۆزییه‌وه به‌ده‌م کێشه‌کانى خه‌ڵکه‌وه ده‌چوو، زۆر پرۆژه‌ى هه‌بوون بۆ پێشخستنى زیاترى شارى هه‌ولێر و هه‌موو ناوچه‌کانى پارێزگاى هه‌ولێر. به‌داخه‌وه مه‌رگ رێگه‌ى نه‌دا زیاتر خزمه‌تى هه‌ولێر و کوردستان بکات." به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى دووه‌مى 2020، فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى هه‌ولێر به کۆرۆنا له ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى کۆچى دواییکرد و بڕیاریشه هه‌ر ئه‌مڕۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه هه‌رێمى کوردستان. ده‌قى په‌یامى هاوخه‌میى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان: به‌بۆنه‌ى کۆچى دواییى د. فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى هه‌ولێره‌وه، له دڵه‌وه خه‌مگینى و ماته‌مینیى خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و که‌سوکارى و هه‌موو خه‌ڵکى پارێزگاى هه‌ولێر و کوردستان ده‌که‌م. د. فرسه‌ت سۆفى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نییه‌وه ڕۆڵێکى گرنگى له ڕیزه‌کانى یه‌کێتیى قوتابیانى کوردستاندا گێڕا، دواییش وه‌ک کادیرێکى پێشکه‌وتوو له بوارى کارى جه‌ماوه‌ریدا ڕۆڵى هه‌بوو، هه‌روه‌ها وه‌ک په‌رله‌مانتارێکى چالاک و یاساناسێکى لێهاتوو ڕۆڵێکى زۆر به‌رچاوى له په‌رله‌مانى کوردستاندا هه‌بوو. کارزانی، ده‌ستپاکی، نیشتیمانپه‌روه‌رى و دڵسۆزیى د. فرسه‌ت، ئه‌وى کردبووه که‌سێکى خۆشه‌ویست و جه‌ماوه‌ری. دواى وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگارى هه‌ولێر، زۆر به دڵسۆزییه‌وه به‌ده‌م کێشه‌کانى خه‌ڵکه‌وه ده‌چوو، زۆر پڕۆژه‌ى هه‌بوون بۆ پێشخستنى زیاترى شارى هه‌ولێر و هه‌موو ناوچه‌کانى پارێزگاى هه‌ولێر. به‌داخه‌وه مه‌رگ ڕێگه‌ى نه‌دا زیاتر خزمه‌تى هه‌ولێر و کوردستان بکات. خواى مه‌زن گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بکات و دڵنه‌وایى به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت. کار و دڵسۆزیى د. فرسه‌ت سۆفی، هه‌میشه له یادى ئێمه‌دا ده‌مێنێته‌وه. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان 18/11/2020
ھاوڵاتی فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا کۆچی داییکرد دوای چوار ھەفتە لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. رۆژی 19-10-2020، بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت کە فرسەت سۆفی تووشی کۆرۆنا بووە. دواتر بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستی بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێکرا. د. فرسەت سۆفی، لە ساڵی 1978 لە قەزای چۆمان لەدایکبووە، مانگی 9ی ساڵی رابردوو بووە پارێزگاری هەولێر. پێشتر ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بووە، ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بووە. ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بووە. ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بووە، ھەروەھا سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بوو.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تێکى گه‌وره‌ى میدیایى بۆ دروستکردنى ئاسته‌نگى و بێبه‌هاکردنى کاروباره‌کانى حکومه‌ت دروستده‌کرێت و ده‌شڵێت:" نابێت هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان باجى ململانێى سیاسى بده‌ن، هه‌رێم ژماره‌یه‌ک پابه‌ندى هه‌یه که پێویست ده‌کات جێبه‌جێى بکات و به‌غدا بودجه‌یه‌کى بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌کات". مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق باسى له‌وه‌کرد، گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وامن و رایگه‌یاند:" نابێت هاوڵاتیان باجى ململانێى سیاسى بده‌ن، بۆیه هه‌رێم ژماره‌یه‌ک پابه‌ندى هه‌یه که پێویست ده‌کات جێبه‌جێى بکات له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا بودجه‌یه‌ک بۆ گه‌ره‌نتیکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌کات، جه‌ختیش ده‌که‌ینه‌وه له‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌رێگه‌ى دانوساندنه‌وه". هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق راشیگه‌یاند، دۆخى به‌شێک له شاره‌کانى عێراق له‌ڕوى خزمه‌تگوزارییه‌وه له‌ئاستێکى زۆر خراپدایه و داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان ده‌که‌ن هه‌وڵه‌کانیان به ئاڕاسته‌ى خزمه‌تکردنى هاوڵاتیان چڕبکه‌نه‌وه نه‌ک هێرشى میدیایى و بێبه‌هاکردنى کاروباره‌کانى حکومه‌ت. هاوکات، جه‌ختیش ده‌که‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌نگۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى ئابورى و بازرگانى نێوان عێراق و چین دوره له‌راستییه‌وه و رێککه‌وتنه جێبه‌جێ ده‌کرێت.
هاوڵاتى دلێر ماوه‌تی، پێشمه‌رگه‌ى دێرین و ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان له‌سه‌ر لیستى یه‌کێتى ده‌ڵێت:" شۆڕش ھیچ نیه جگه‌له مه‌کینه‌یه‌کى جه‌ڕاندن و پلیشانه‌وى تێکۆشه‌ران، دواى 40 ساڵ یه‌ک شت فێربوین که گاڵته به‌م نتیجه و وه‌زعه بکه‌ین". دلێر ماوه‌تی، پێشمه‌رگه‌ى دێرین له نوسینێکدا که له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌فه‌یسبوک بڵاویکردوه‌ته‌وه نوسیویه‌تى: "که شۆڕشى نوێ ده‌ستیپێکرد زۆربه‌مان شۆڕشمان وه‌ک ھێزێکى عه‌داله‌تخواز وه‌رگرت، وه‌ک نوێنه‌رى حه‌قیقه‌تى ڕه‌ھا سه‌یرمان ده‌کرد و ده‌مان وت خوا ئه‌م سه‌رکردانه‌ى ته‌نھا بۆڕزگارى کورد دروست کردوه، ھه‌مومان ئاماده‌بوین له‌پێناویدا بمرین". هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شى کردووه"شۆڕش و ھه‌ندێ وشه‌ى تازه جۆره سحرێکى له‌سه‌رمان دروست کردبوو ته‌واو ھۆگرى ببوین، ھه‌میشه شه‌ڕمان بو له‌سه‌ر چه‌ند وشه‌یه‌ک که‌ئێستا ھیچیان بونیان نه‌ماوه، ئاى که‌شه‌ڕێکى بێ سودو بێ‌مانا مان له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌کرد ، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبونى کات ئه‌و وشانه ماناى خۆیان له‌ده‌ستدا". دلێر ماوه‌تى ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که" ھیچ دۆڕانێک له‌دۆڕانى ماناى ئه‌و وشانه به‌ئازارتر نییه بۆ تێکۆشه‌ران که‌سه‌دان که‌س بۆى مردن ـ جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و ھه‌مو ماوه‌یه به‌یه‌که‌وه بوین که‌س نه‌بو به‌ھاوڕێى که‌س". دلێر ماوه‌تى ده‌شڵێت:" بۆیه شۆڕش ھیچ نیه جگه‌له مه‌کینه‌یه‌کى جه‌ڕاندن و پلیشانه‌وى تێکۆشه‌ران، دواى 40 ساڵ یه‌ک شت فێربوین که گاڵته به‌م نتیجه و وه‌زعه بکه‌ین".
هاوڵاتى ئەمشەو هێرشێکی مووشەکی ئاڕاستەی باڵوێزخانەی ئەمریکا کرا لە بەغداد. کەمێك پێش ئێستا چوار کاتیۆشا لەنزیک ناوچەی سەوز لەناوەڕواستی بەغدا کەوتنەخوارەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانیش هێرشەکە زیانی لێنەکەوتوەتەوە. سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عیراق رایانگه‌یاند چوار کاتیۆشاكه له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا كه باره‌گای ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌كانی لێیه، كه‌وتوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه له‌ناو ناوچه‌ی سه‌وز لێدراوه. سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێن كه دوای ئاراسته‌كردنی کاتیۆشاكان، سیستمی به‌رگریی موشه‌كیی پاتریۆت له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا خراوه‌ته‌كار بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق، رایگه‌یاند به‌رله کۆتایى هاتنى ئه‌م مانگه، مسته‌فا کازمى به‌ڵێنیداوه که پڕۆژه بودجه‌ى 2021 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌کات. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ناجى سه‌عیدى له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانییدابۆ میدیاکانى عێراق رایگه‌یاند یاساى پاره‌دارکردنى کورتھێنانى دارایى (قه‌رزکردن) که له په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ندکرا، دواى 15 رۆژ له به‌روارى په‌سه‌ندکردنى و بڵاوکردنه‌وه‌ى له رۆژنامه‌ى وه‌قائعى عێراق، ده‌چێته وارى جێبه‌جێکردنه‌وه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى راشیگه‌یاند:"مسته‌فا کازمى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق، له دوایین کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى رایگه‌یاندبوو به‌رله کۆتایى هاتنى ئه‌م مانگه، پڕۆژه بودجه‌ى گشتیى 2021 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واو بکرێت و په‌سه‌ند بکرێت". کابینه‌که‌ى مسته‌فا کازمى هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کانى بۆ ناردنى پڕۆژه بودجه‌ى ساڵى داهاتوو ئه‌نجامداوه‌و چاوه‌ڕێى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات بۆ دانوساندن و گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پشکى هه‌رێم تا دۆسیه‌ى نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌کان به‌تایبه‌ت ده‌روازه سنورییه فیدراڵییه‌کان له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا یه‌کلابکرێته‌وه‌و بخرێته چوارچێوه‌ى پڕۆژه بودجه‌ى 2021.
هاوڵاتى شارى پزیشکى فاروق ڕایده‌گه‌یه‌نێت که د. جه‌مال ساڵح عه‌بدولڕه‌حمان پاش ململانێیه‌کى زۆر له‌گه‌ڵ په‌تایى کۆرۆنادا گیانى له‌ده‌ستدا. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى تشرینى 2020، شارى پزیشکى فاروق له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، د. جه‌مال ساڵح عه‌بدولڕه‌حمان کۆچى دوایى کرد پاش ململانێیه‌کى زۆر له‌گه‌ڵ ڤایرۆسى کۆرۆنا-دا. دکتۆر جه‌مال، له ساڵى ١٩٤٦ له شارى سلێمانى له دایکبووه، پاش خوێندنى دوا ناوه‌ندی، ده‌چێت بۆ کۆلێژى پزیشکیى له موسڵ و له ساڵى ١٩٧٠ خوێندن ته‌واو ده‌کات، و دواتر ده‌چێت بۆ کۆلێژى پزیشکیى له زانکۆى له‌نده‌ن له ولاتى به‌ریتانیا به مه‌به‌ستى درێژه‌دان به خوێندنه‌که‌ى و به‌ده‌ست هێنانى بڕوانامه‌ى پسپۆڕێتى له بوارى نه‌خۆشییه‌کانى هه‌ناوی-دا. هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه" دکتۆر جه‌مال یه‌که‌م ڕاگرى کۆلێژى پزیشکیى بووه له زانکۆى سلێمانى له نێوان ساڵى ١٩٩١ تا ١٩٩٦، و وه‌ک ماموستاى وانه‌بێژى له‌وێ کارى کردووه. وه له به‌روارى ١٢/٧/٢٠١٩ ده‌ستى به کارکردن کردووه له شارى پزیشکیى فاروق، وه‌ک پسپۆڕى نه‌خۆشییه‌کانى هه‌ناوی".
هاوڵاتى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخى کۆرۆنا له سنوورى ئه‌و پارێزگایه و کۆبووه‌وه و کۆمه‌ڵێک بڕیارى نوێى ده‌رکرد. ده‌قى به‌یاننامه‌که‌ى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 2020/11/17، به‌سه‌رپه‌رشتى هێمن قادر، پارێزگارى هه‌ولێر به‌وه‌کاله‌ت و ئاماده‌بوونى عه‌لى ره‌شید، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و ته‌واوى ئه‌ندامانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆن، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، له‌دیوانى پارێزگا کۆبووه و گه‌یشتنه ئه‌م بڕیارانه‌ى خواره‌وه: یه‌که‌م/ ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، سوپاس و ستایشى دانیشتوانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌کات، که له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا به‌هۆى پابه‌ندبوونیان به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزی، تاڕاده‌یه‌ک توانراوه له سنوورى پارێزگاکه‌مان به‌شێوه‌یه‌ک رێژه‌ى تووشبوون به‌کۆرۆنا که‌مبێته‌وه، ئه‌مه‌ش مایه‌ى خۆشحاڵییه، بۆیه تکا له‌هاووڵاتیانى شاره‌که‌مان ده‌که‌ین، پابه‌ندى بڕیار و رێنماییه ته‌ندروستیى و رێکاره‌کانى خۆپارێزى بن و زۆر هه‌ستیارانه مامه‌ڵه بکه‌ن و خۆیان به‌دووربگرن له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌کان و ده‌مامک ببه‌ستن، له‌پێناو پاراستنى ئاسایشى ته‌ندروستیى شاره‌که‌مان و سه‌لامه‌تى گیانى هاووڵاتیانی، هه‌روه‌ها سوپاس و ستایشى یه‌که کارگێڕییه‌کان، تیمه‌کانى ته‌ندروستی، شاره‌وانییه‌کان، هێزه‌کانى (پۆلیس، ئاسایش، زێره‌ڤانی، هاتووچۆ) ده‌که‌ین، که جوامێرانه له‌پێناو پاراستنى ئاسایشى ته‌ندروستى شاره‌که‌مان و جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا و سه‌لامه‌تى گیانى هاووڵاتیانى شاره‌که‌مان له‌ئه‌رکدا بوونه. دووه‌م/ داوا له‌سه‌رجه‌م هاووڵاتیانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌که‌ین، به‌و په‌ڕى هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تى له‌م بارودۆخه‌دا، له‌پێناو سه‌لامه‌تى خۆیان و ئازیزانیان پابه‌ندبن به‌ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له‌کۆرۆنا، به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ده‌مامک)، هه‌رکه‌سێک ره‌چاووى به‌ستنى (ده‌مامک) و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌کات، رووبه‌ڕووى رێکارى یاسایى ده‌بێته‌وه. سێیه‌م/ داوا له‌مامۆستایانى ئاینى و پێشنوێژى مزگه‌وته‌کان ده‌که‌ین، له جێبه‌جێکردنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى به‌م شێوه‌یه هاوکارمانبن: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نوێژخوێن نابێت منداڵ له‌گه‌ڵ خۆى ببات بۆ ناو مزگه‌وت. رێگه نه‌ده‌ن نوێژخوێن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) و به‌رماڵى تایبه‌تى خۆى بۆ نوێژکردن بڕواته ناو مزگه‌وت. هه‌ر مزگه‌وتێک پابه‌ند نه‌بێت، به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێماندراوه داده‌خرێت. چواره‌م/ (نۆڕینگه، سه‌نته‌ر و کۆمه‌ڵگا پزیشکییه‌کان، نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌کان) و هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌شى به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر سه‌ردانیان ده‌که‌ن، ده‌بێت پابه‌ندى جێبه‌جێکردنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له‌کۆرۆنا بن، به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ده‌مامک)، هه‌رشوێنک پابه‌ند نه‌بێ، رێکارى یاسایى له‌به‌رمبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر و شوێنه‌که به پێبژاردن و داخستن سزاده‌درێت. پێنجه‌م/ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى کراوه‌ن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنه بازرگانیه‌کان، بازاڕ، چێشتخانه)، پێویسته ته‌واوى مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن له به‌ستنى (ده‌مامک، دوورى مه‌وداى نێوان هاوڵاتییان، دروست نه‌کردنى قه‌ره‌باڵغی، دانانى هێماى نۆره‌ى هاووڵاتیان له‌سه‌ر زه‌وى به‌تایبه‌تى لاى کاشیرى مۆڵ و مارکێته‌کان و پێشوازى هوتێل و موتێله‌کان)، هه‌رشوێنێک ئه‌م رێنماییانه به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ده‌مامک) جێبه‌جێ نه‌کات، لێژنه‌ى قایمقامیه‌ته‌کان، تیمه‌کانى ته‌ندروستی، شاره‌وانی، چاودێرى بازاڕ، هێزه ئه‌منییه‌کان راسپێردراون، ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌که داده‌خه‌ن. شه‌شه‌م/ (پێشانگاکانى ئۆتۆمۆبێل، بازاڕه میللییه‌کان، گۆڕه‌پانه‌کانى باڵنده، هاوینه هه‌واره‌کان، شوێنه گه‌شتیارى و گه‌شتیاره‌کانیان) ده‌بێت ره‌چاووى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى بکه‌ن و پابه‌ندبن به به‌ستنى (ده‌مامک)، هه‌رشوێنک پابه‌ند نه‌بێت، رێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر. حه‌فته‌م/ بۆ چاودێریکردن و جێبه‌جێکردنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا له شوێنه گشتییه‌کانى (کۆمه‌ڵگا، قه‌زا، ناحییه‌کان)ى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، مه‌فره‌زه‌ى گه‌ڕۆک له هێزه ئه‌منیه‌کان پێکهێنراوه، هه‌ر که‌س و لایه‌نێک پابه‌ند نه‌بێت، رێکارى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گێرێته‌به‌ر. هه‌شته‌م/ هۆشدارى ده‌ده‌ینه سه‌رجه‌م شۆفێرانى (ته‌کسی، تایبه‌ت، پاس، مینى پاس) پابه‌ندى رێناماییه ته‌ندروستییه‌کان بن و خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیان (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر که‌سێک سه‌رپێچى له‌م بڕیاره بکات، له‌لایه‌ن پۆلیسى هاتووچۆ رێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر به پێبژردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێله‌که‌ی. نۆیه‌م/ ئه‌م شوێنانه به‌داخراوى ده‌مێنه‌وه:- (هۆڵه‌کانى بووک گواستنه‌وه، هه‌موو جۆره گردبوونه‌وه و کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک). ده‌یه‌م/ ئه‌م شوێنانه له کاتژمێر (12:00)ى شه‌و داده‌خرێن:- (یانه‌ى شه‌وانه، نێرگه‌له‌کێشان، یانه‌کانى مه‌ى خواردنه‌وه (باڕ)، لایف میوزیک، ئاهه‌نگى شه‌وانه‌ى یانه‌کان). یازده‌هه‌م/ (پرسه‌دانان له (هۆڵ، ماڵ، ژێر چادر، مه‌راسیمى سه‌رقه‌بران) قه‌ده‌غه‌یه، بنکه‌ى پۆلیس و موختارى گه‌ڕه‌ک به‌رپرسیارن، هه‌رکه‌سێک پابه‌ند نه‌بێت، به‌پێى به‌یانى ژماره (52)ى ساڵى 2020ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، رێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر. دوازده‌هه‌م/ سه‌رجه‌م بازگه‌کانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، رێگه به‌هیچ گروپێکى گه‌شتیارى و که‌سێک نادرێت به‌بێ به‌ستانى (ده‌مامک) داخڵى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه رێکارى یاسایى له‌به‌رامبه‌ر کۆمپانیا گه‌شتیارییه‌کان ده‌گیرێته‌به‌ر. سێزده‌هه‌م/ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌کان ده‌بێت (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک له کاتى ده‌وام (ده‌مامک)ى نه‌به‌ستابێت رێکارى کارگێرى به‌رامبه‌رى ده‌گیرێته به‌ر، هیچ هاووڵاتییه‌ک و موراجعێک بۆ راییکردنى مامه‌ڵه‌کانییان به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) بۆى نییه بچێته ناو هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ک، به پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسى فه‌رمانگه‌که رووبه‌ڕووى رێکارى یاسایى ده‌بێته‌وه. ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر 2020/11/17
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان، ئامارێکى نوێى کۆرۆناى راگه‌یاند و ئاشکراى کرد، له ماوه‌ى 24 کاتژمێردا 645 که‌سى دیکه له ھه‌رێمى کوردستان تووشى کۆرۆنا بوون و 25 دیکه گیانیان له‌ده‌ستداوه. له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه به‌وه‌شکراوه، له 24 کاتژمێردا 25 تووشبووى دیکه‌ى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم:
