هاوڵاتى ئەمشەو هێرشێکی مووشەکی ئاڕاستەی باڵوێزخانەی ئەمریکا کرا لە بەغداد. کەمێك پێش ئێستا چوار کاتیۆشا لەنزیک ناوچەی سەوز لەناوەڕواستی بەغدا کەوتنەخوارەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانیش هێرشەکە زیانی لێنەکەوتوەتەوە. سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عیراق رایانگه‌یاند چوار کاتیۆشاكه له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا كه باره‌گای ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌كانی لێیه، كه‌وتوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه له‌ناو ناوچه‌ی سه‌وز لێدراوه. سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێن كه دوای ئاراسته‌كردنی کاتیۆشاكان، سیستمی به‌رگریی موشه‌كیی پاتریۆت له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا خراوه‌ته‌كار بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق، رایگه‌یاند به‌رله کۆتایى هاتنى ئه‌م مانگه، مسته‌فا کازمى به‌ڵێنیداوه که پڕۆژه بودجه‌ى 2021 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌کات. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ناجى سه‌عیدى له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانییدابۆ میدیاکانى عێراق رایگه‌یاند یاساى پاره‌دارکردنى کورتھێنانى دارایى (قه‌رزکردن) که له په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ندکرا، دواى 15 رۆژ له به‌روارى په‌سه‌ندکردنى و بڵاوکردنه‌وه‌ى له رۆژنامه‌ى وه‌قائعى عێراق، ده‌چێته وارى جێبه‌جێکردنه‌وه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى راشیگه‌یاند:"مسته‌فا کازمى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق، له دوایین کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى رایگه‌یاندبوو به‌رله کۆتایى هاتنى ئه‌م مانگه، پڕۆژه بودجه‌ى گشتیى 2021 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واو بکرێت و په‌سه‌ند بکرێت". کابینه‌که‌ى مسته‌فا کازمى هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کانى بۆ ناردنى پڕۆژه بودجه‌ى ساڵى داهاتوو ئه‌نجامداوه‌و چاوه‌ڕێى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات بۆ دانوساندن و گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پشکى هه‌رێم تا دۆسیه‌ى نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌کان به‌تایبه‌ت ده‌روازه سنورییه فیدراڵییه‌کان له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا یه‌کلابکرێته‌وه‌و بخرێته چوارچێوه‌ى پڕۆژه بودجه‌ى 2021.
هاوڵاتى شارى پزیشکى فاروق ڕایده‌گه‌یه‌نێت که د. جه‌مال ساڵح عه‌بدولڕه‌حمان پاش ململانێیه‌کى زۆر له‌گه‌ڵ په‌تایى کۆرۆنادا گیانى له‌ده‌ستدا. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى تشرینى 2020، شارى پزیشکى فاروق له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، د. جه‌مال ساڵح عه‌بدولڕه‌حمان کۆچى دوایى کرد پاش ململانێیه‌کى زۆر له‌گه‌ڵ ڤایرۆسى کۆرۆنا-دا. دکتۆر جه‌مال، له ساڵى ١٩٤٦ له شارى سلێمانى له دایکبووه، پاش خوێندنى دوا ناوه‌ندی، ده‌چێت بۆ کۆلێژى پزیشکیى له موسڵ و له ساڵى ١٩٧٠ خوێندن ته‌واو ده‌کات، و دواتر ده‌چێت بۆ کۆلێژى پزیشکیى له زانکۆى له‌نده‌ن له ولاتى به‌ریتانیا به مه‌به‌ستى درێژه‌دان به خوێندنه‌که‌ى و به‌ده‌ست هێنانى بڕوانامه‌ى پسپۆڕێتى له بوارى نه‌خۆشییه‌کانى هه‌ناوی-دا. هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه" دکتۆر جه‌مال یه‌که‌م ڕاگرى کۆلێژى پزیشکیى بووه له زانکۆى سلێمانى له نێوان ساڵى ١٩٩١ تا ١٩٩٦، و وه‌ک ماموستاى وانه‌بێژى له‌وێ کارى کردووه. وه له به‌روارى ١٢/٧/٢٠١٩ ده‌ستى به کارکردن کردووه له شارى پزیشکیى فاروق، وه‌ک پسپۆڕى نه‌خۆشییه‌کانى هه‌ناوی".
هاوڵاتى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخى کۆرۆنا له سنوورى ئه‌و پارێزگایه و کۆبووه‌وه و کۆمه‌ڵێک بڕیارى نوێى ده‌رکرد. ده‌قى به‌یاننامه‌که‌ى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 2020/11/17، به‌سه‌رپه‌رشتى هێمن قادر، پارێزگارى هه‌ولێر به‌وه‌کاله‌ت و ئاماده‌بوونى عه‌لى ره‌شید، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و ته‌واوى ئه‌ندامانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆن، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، له‌دیوانى پارێزگا کۆبووه و گه‌یشتنه ئه‌م بڕیارانه‌ى خواره‌وه: یه‌که‌م/ ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، سوپاس و ستایشى دانیشتوانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌کات، که له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا به‌هۆى پابه‌ندبوونیان به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزی، تاڕاده‌یه‌ک توانراوه له سنوورى پارێزگاکه‌مان به‌شێوه‌یه‌ک رێژه‌ى تووشبوون به‌کۆرۆنا که‌مبێته‌وه، ئه‌مه‌ش مایه‌ى خۆشحاڵییه، بۆیه تکا له‌هاووڵاتیانى شاره‌که‌مان ده‌که‌ین، پابه‌ندى بڕیار و رێنماییه ته‌ندروستیى و رێکاره‌کانى خۆپارێزى بن و زۆر هه‌ستیارانه مامه‌ڵه بکه‌ن و خۆیان به‌دووربگرن له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌کان و ده‌مامک ببه‌ستن، له‌پێناو پاراستنى ئاسایشى ته‌ندروستیى شاره‌که‌مان و سه‌لامه‌تى گیانى هاووڵاتیانی، هه‌روه‌ها سوپاس و ستایشى یه‌که کارگێڕییه‌کان، تیمه‌کانى ته‌ندروستی، شاره‌وانییه‌کان، هێزه‌کانى (پۆلیس، ئاسایش، زێره‌ڤانی، هاتووچۆ) ده‌که‌ین، که جوامێرانه له‌پێناو پاراستنى ئاسایشى ته‌ندروستى شاره‌که‌مان و جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا و سه‌لامه‌تى گیانى هاووڵاتیانى شاره‌که‌مان له‌ئه‌رکدا بوونه. دووه‌م/ داوا له‌سه‌رجه‌م هاووڵاتیانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌که‌ین، به‌و په‌ڕى هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تى له‌م بارودۆخه‌دا، له‌پێناو سه‌لامه‌تى خۆیان و ئازیزانیان پابه‌ندبن به‌ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له‌کۆرۆنا، به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ده‌مامک)، هه‌رکه‌سێک ره‌چاووى به‌ستنى (ده‌مامک) و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌کات، رووبه‌ڕووى رێکارى یاسایى ده‌بێته‌وه. سێیه‌م/ داوا له‌مامۆستایانى ئاینى و پێشنوێژى مزگه‌وته‌کان ده‌که‌ین، له جێبه‌جێکردنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى به‌م شێوه‌یه هاوکارمانبن: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نوێژخوێن نابێت منداڵ له‌گه‌ڵ خۆى ببات بۆ ناو مزگه‌وت. رێگه نه‌ده‌ن نوێژخوێن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) و به‌رماڵى تایبه‌تى خۆى بۆ نوێژکردن بڕواته ناو مزگه‌وت. هه‌ر مزگه‌وتێک پابه‌ند نه‌بێت، به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێماندراوه داده‌خرێت. چواره‌م/ (نۆڕینگه، سه‌نته‌ر و کۆمه‌ڵگا پزیشکییه‌کان، نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌کان) و هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌شى به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر سه‌ردانیان ده‌که‌ن، ده‌بێت پابه‌ندى جێبه‌جێکردنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له‌کۆرۆنا بن، به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ده‌مامک)، هه‌رشوێنک پابه‌ند نه‌بێ، رێکارى یاسایى له‌به‌رمبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر و شوێنه‌که به پێبژاردن و داخستن سزاده‌درێت. پێنجه‌م/ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى کراوه‌ن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنه بازرگانیه‌کان، بازاڕ، چێشتخانه)، پێویسته ته‌واوى مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن له به‌ستنى (ده‌مامک، دوورى مه‌وداى نێوان هاوڵاتییان، دروست نه‌کردنى قه‌ره‌باڵغی، دانانى هێماى نۆره‌ى هاووڵاتیان له‌سه‌ر زه‌وى به‌تایبه‌تى لاى کاشیرى مۆڵ و مارکێته‌کان و پێشوازى هوتێل و موتێله‌کان)، هه‌رشوێنێک ئه‌م رێنماییانه به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ده‌مامک) جێبه‌جێ نه‌کات، لێژنه‌ى قایمقامیه‌ته‌کان، تیمه‌کانى ته‌ندروستی، شاره‌وانی، چاودێرى بازاڕ، هێزه ئه‌منییه‌کان راسپێردراون، ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌که داده‌خه‌ن. شه‌شه‌م/ (پێشانگاکانى ئۆتۆمۆبێل، بازاڕه میللییه‌کان، گۆڕه‌پانه‌کانى باڵنده، هاوینه هه‌واره‌کان، شوێنه گه‌شتیارى و گه‌شتیاره‌کانیان) ده‌بێت ره‌چاووى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى بکه‌ن و پابه‌ندبن به به‌ستنى (ده‌مامک)، هه‌رشوێنک پابه‌ند نه‌بێت، رێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر. حه‌فته‌م/ بۆ چاودێریکردن و جێبه‌جێکردنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا له شوێنه گشتییه‌کانى (کۆمه‌ڵگا، قه‌زا، ناحییه‌کان)ى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، مه‌فره‌زه‌ى گه‌ڕۆک له هێزه ئه‌منیه‌کان پێکهێنراوه، هه‌ر که‌س و لایه‌نێک پابه‌ند نه‌بێت، رێکارى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گێرێته‌به‌ر. هه‌شته‌م/ هۆشدارى ده‌ده‌ینه سه‌رجه‌م شۆفێرانى (ته‌کسی، تایبه‌ت، پاس، مینى پاس) پابه‌ندى رێناماییه ته‌ندروستییه‌کان بن و خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیان (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر که‌سێک سه‌رپێچى له‌م بڕیاره بکات، له‌لایه‌ن پۆلیسى هاتووچۆ رێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر به پێبژردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێله‌که‌ی. نۆیه‌م/ ئه‌م شوێنانه به‌داخراوى ده‌مێنه‌وه:- (هۆڵه‌کانى بووک گواستنه‌وه، هه‌موو جۆره گردبوونه‌وه و کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک). ده‌یه‌م/ ئه‌م شوێنانه له کاتژمێر (12:00)ى شه‌و داده‌خرێن:- (یانه‌ى شه‌وانه، نێرگه‌له‌کێشان، یانه‌کانى مه‌ى خواردنه‌وه (باڕ)، لایف میوزیک، ئاهه‌نگى شه‌وانه‌ى یانه‌کان). یازده‌هه‌م/ (پرسه‌دانان له (هۆڵ، ماڵ، ژێر چادر، مه‌راسیمى سه‌رقه‌بران) قه‌ده‌غه‌یه، بنکه‌ى پۆلیس و موختارى گه‌ڕه‌ک به‌رپرسیارن، هه‌رکه‌سێک پابه‌ند نه‌بێت، به‌پێى به‌یانى ژماره (52)ى ساڵى 2020ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، رێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر. دوازده‌هه‌م/ سه‌رجه‌م بازگه‌کانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، رێگه به‌هیچ گروپێکى گه‌شتیارى و که‌سێک نادرێت به‌بێ به‌ستانى (ده‌مامک) داخڵى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه رێکارى یاسایى له‌به‌رامبه‌ر کۆمپانیا گه‌شتیارییه‌کان ده‌گیرێته‌به‌ر. سێزده‌هه‌م/ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌کان ده‌بێت (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک له کاتى ده‌وام (ده‌مامک)ى نه‌به‌ستابێت رێکارى کارگێرى به‌رامبه‌رى ده‌گیرێته به‌ر، هیچ هاووڵاتییه‌ک و موراجعێک بۆ راییکردنى مامه‌ڵه‌کانییان به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) بۆى نییه بچێته ناو هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ک، به پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسى فه‌رمانگه‌که رووبه‌ڕووى رێکارى یاسایى ده‌بێته‌وه. ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر 2020/11/17
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان، ئامارێکى نوێى کۆرۆناى راگه‌یاند و ئاشکراى کرد، له ماوه‌ى 24 کاتژمێردا 645 که‌سى دیکه له ھه‌رێمى کوردستان تووشى کۆرۆنا بوون و 25 دیکه گیانیان له‌ده‌ستداوه. له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه به‌وه‌شکراوه، له 24 کاتژمێردا 25 تووشبووى دیکه‌ى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم:
هاوڵاتى لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى له په‌یامێکدا ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئاشکرا ده‌کات له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه. لاهور شێخ جه‌نگی، له‌و په‌یامه‌یدا ده‌ڵێت: "به‌ر له‌وه‌ی گله‌یی له شیعه و سوننه بکه‌ین، له‌م سه‌ردانه‌م بۆ به‌غدا بۆم ده‌رکه‌وت که، تیمی دانوستانی هه‌رێم به‌رپرسیارن له‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له نێو (پرۆژه یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى بودجه) جێگیر بکه‌ن له‌کاتێکدا چه‌ندین بژارده‌ى باشیان له‌به‌رده‌ست بووه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "به‌ڵام هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه و له ماده‌ی حه‌وتی یاسا‌که ده‌رفه‌تێکى باش دراوه به حکومه‌تی هه‌رێم بۆ دانوستان، بۆیه حکومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت به‌رپرسیارانه ره‌فتار بکا و په‌له بکات له ناردنی شاندێکی خاوه‌ن بڕیار بۆ به‌غدا تا چیتر ماف و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانى هه‌رێم دوا نه‌که‌وێت، و گه‌له‌که‌مان په‌راوێز نه‌خرێت". هاوکات، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه: "به‌گشتى سه‌ردانه‌که‌مان بۆ به‌غدا، بۆ داکۆکیکردن له مافى مووچه‌خۆرانى گه‌له‌که‌مان، پێ به‌رهه‌م بوو، له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق کۆبونه‌وه‌یه‌کی باشمان ئه‌نجامدا و جه‌ختم کرده‌وه قووتی میله‌ته‌که‌م نه‌کرێت به‌قوربانی غروری هیچ لایه‌نێک". لاهور شێخ جه‌نگى ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که: "کازمى سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانیى خۆی له تیمی دانوستانکاری هه‌رێم، به‌ڵام به‌ڵێنیدا له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه هه‌موو هه‌وڵێکى خۆى ده‌خاته‌گه‌ر له پێناو ناردنی شایسته داراییه‌کانی مووچه‌خورانی هه‌رێم".
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"فشاره سیاسییه‌کانى به‌غدا بۆ سه‌ر هه‌رێم گفتوگۆکانیان قورس کردووه، به‌ڵام ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت و غاز و دۆسیه‌کانى دیکه رێکبکه‌وین". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانى ئۆنڵایندا، قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند: "ئێمه له‌ماوه‌ى رابردوو ئاماده‌ییمان ده‌ربڕى بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئێستاش ئاماده‌ین بۆ رێککه‌وتن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌غدا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر فشاره‌کانى بۆسه‌ر هه‌رێم و فشاره سیاسییه‌کان گفتوگۆکانیان له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا زۆر قورس کرد و نزیکبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانیش بارودۆخه‌که قورس‌تر ده‌کات". هاوکات، قوباد تاڵه‌بانى ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌غدا به‌رده‌وامه له فشاره‌کانى بۆسه‌ر هه‌رێم، به‌ڵام" ئێمه به‌رده‌وامین له گفتوگۆ و ئاماده‌یى رێککه‌وتنین له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانى نه‌وت و غاز و ده‌روازه سنوورییه‌کان".
هاوڵاتى وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، دواى رێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ى ئیداره‌دانى کارگێڕى و سه‌ربازى شنگال، بڕیاردراوه ئیداره‌ى شاره‌که بدرێته‌وه ده‌ست خه‌ڵکه‌که‌ى و " هیچ هێزێکى ناعێراقى له‌شه‌نگالدا نامێنێت". رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى تشرینى دووه‌مى 2020، له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق کۆبوه‌وه و هه‌ردوولا هه‌نگاوه‌کانى رێککه‌وتنى ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شنگالیان تاوتوێکرد و رایانگه‌یاند:" رێککه‌وتنى شنگال هه‌نگاوى باشى بڕیوه و هیچ هێزێکى ناعێراقیش له‌شاره‌که‌دا بونى نامێنێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شکرد، هه‌ردولا پابه‌ندن به جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنه‌که و خشته‌ى کاتى پێکده‌هێنرێت بۆ جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنه سیاسی، کارگێڕى و سه‌ربازییه‌کان. دواى نزیکه‌ى سێ ساڵ هه‌نگاوى کرده‌یى بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى ره‌وشى شنگال ده‌ستیپێکردوه، سه‌ره‌تا له روى کارگێڕى و ئه‌منییه‌وه رێککه‌وتنه‌که جێبه‌جێده‌کرێت. دواتر قۆناعى ئاوادانکردنه‌وه‌ى شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان ده‌ستپێده‌کات.
ھاوڵاتی شاندێکی حکومەتی عێراق لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گەیشتنە هەولێر بۆ دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال. شاندەکە بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقە، هەروەها جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ شاندەکەدایە. شاندەکە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە، 17-11-2020) گەیشتوونەتە هەولێر و لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ کۆدەبنەوە بەمەبەستی دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاسایکردنەوەی دۆخی شنگال. مانگی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق رێکەوتنێکیان سازکرد سەبارەت بە دۆخی شنگال کە لە ره‌شنووسی رێكه‌وتنه‌كه‌دا ھاتووە: له‌پێناو دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش، سه‌قامگیری و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی قه‌زای شنگال، كه له‌گه‌ڵ بنه‌ما ده‌ستووری و یاساییه‌كان بگونجێت و له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی شنگال وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و رێكخستنی چوارچێوه‌ی ئیداری و ئه‌منی له‌و قه‌زایه، حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنانی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و بونیادنانه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی خواره‌وه رێكه‌وتن: میحوه‌ری ئیداری: ده‌ستنیشانكردنی قایمقامێكی نوێ بۆ قه‌زاكه، كه تایبه‌تمه‌ندی بێلایه‌نی، پیشه‌یی و ده‌ستپاكی تێدا بێت و به‌گوێره‌ی میكانیزمه ده‌ستووری و یاساییه‌كان كه‌سێكی په‌سه‌ند بێت. دوای ناساندنی قایمقامی نوێ، لیژنه‌ی هاوبه‌شی پێكهێنراو له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نه‌وه به‌دواداچوون بۆ پێگه ئیدارییه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنی بنه‌ما پیشه‌یی، ده‌ستپاكی و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی قه‌زاكه. میحوه‌ری ئه‌منی: پۆلیسی ناوخۆیی و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و هه‌واڵگری به‌رپرسیارێتی ئاسایشی ناوخۆی سه‌نته‌ری ئه‌و قه‌زایه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و ته‌واوی پێكهاته و گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه ده‌خرێنه ده‌ره‌وه‌ی سنووری قه‌زای شنگال. به‌هێزكردنی ئاسایشی ئه‌و قه‌زایه له رێگه‌ی دامه‌زراندنی (2500) كه‌س له‌سه‌ر میلاكی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆی شنگال، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی خه‌ڵكی شنگال، كه له كه‌مپه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. كۆتاییهێنان به بوونی رێكخراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "pkk" له قه‌زای شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها نابێت نه په‌كه‌كه و نه گروپه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه هیچ رۆڵێكیان له ناوچه‌كه هه‌بێت. میحوه‌ری دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه: پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌زایه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆجێیی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئاسته‌كه‌ی و ورده‌كاری ئه‌و كاره‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دیاری ده‌كرێت. بۆ مه‌به‌ستی چاودێریكردنی هه‌موو ئه‌وه‌ی له میحوه‌ره ئیداری و ئه‌منییه‌كاندا هاتووه، لیژنه‌یه‌كی مه‌یدانی هاوبه‌ش له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوو لادا پێكده‌هێنرێت، بۆ چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ناو رێكه‌وتنه‌كه.
ھاوڵاتی ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٦٥) ١. پشکنین: (٥٤٣٧ پشکنینی نوێ) • (١٦٨٧) هەولێر • (٧٧١) سلێمانی • (٢٧٤٤) دهۆك • (٤٠) هەڵەبجە • (١٥٤) گەرمیان • (٤١) ڕاپەڕین • ٢. تووشبوو: (٦٤٥ تووشبووی نوێ) • (١٥٦) هەولێر • (١٧٨) سلێمانی • (٢٤٧) دهۆك • (١٧) هەڵەبجە • (٤١) گەرمیان • (٦) ڕاپەڕین • ٣. چاکبوون: (٤٧٤ چاکبوون) • (١٠٥) هەولێر • (٢٥) سلێمانی • (٢٩١) دهۆك • (١٦) هەڵەبجە • (٣٧) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین • ٤. مردن: (٢٥ مردن) • (٩) هەولێر • (٦) سلێمانی • (٦) دهۆك • (٢) هەڵەبجە • (١) گەرمیان • (١) ڕاپەڕین ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٧٥٠٨١٨ (٢٦٦٩٢٥ هەولێر، ١٧٠٨٢٤ سلێمانی، ٣٠٦٥٧٥ دهۆك، ٦٤٩٤ هەڵەبجە) تووشبوون ٩٠٩٠٤ (٣٣١٣٨ هەولێر، ٢٦٣١٥ سلێمانی، ٢٨٥٥٤ دهۆك، ٢٨٩٧ هەڵەبجە) چاکبوون ٥٥٩٨٨ (١٩٧٨٨ هەولێر، ١٨٧٤٥ سلێمانی، ١٤٧٩٩ دهۆك، ٢٦٥٦ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٣٢٠٢٥ (١٢٥٥٢ هەولێر، ٦١٧٥ سلێمانی، ١٣١٧٤ دهۆك، ١٢٤ هەڵەبجە) مردن ٢٨٩١ (٧٩٨ هەولێر، ١٣٩٥ سلێمانی، ٥٨١ دهۆك، ١١٧ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٧ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠
کاکەلاو عەبدوڵا ژمارەیەکی زۆری ڤاکسینە نوێیەکە تائێستا لەلایەن وڵاتە دەوڵەمەندەکانەوە کڕدراون لەکاتێکدا ژمارەیەکی کەم دەمێنێتەوە بۆ وڵاتە تازەپێگەشتووەکان کە لەهەر (١٠) کەسێک نۆ کەس رزگار دەکات لەتووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا. بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوێکی بەریتانی، چەند وڵاتێکی زلهێز زیاتر لەیەک ملیار دانە ڤاکسینە ئەڵمانی-ئەمریکیەکەیان کڕیوە، کە تەنها لەسەدا ١٤٪ی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن. لەدووشەممەی رابردوودا کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی و بایۆنتێکی ئەڵمانی رایانگەیاند ڤاکیسنەکەیان لەقۆناغی سێ و کۆتاییدایەو لەسەدا ٩٠٪ کاریگەریی هەیە. فایزەر رایگەیاند زیاد لە یەک ملیار دانە دروستدەکەن تاکۆتایی ٢٠٢١ و دابەشکردنیش دەکەوێتە کۆتای ئەمساڵەوە. تا ئێستا دیار نییە نرخی ڤاکسینەکە چەند دەبێت لەبازاڕەکاندا، بەڵام بەپێی ئەو رێکەوتنانەی کراوە لەگەڵ کۆمپانیاکەدا نرخەکەی لەهەر وڵاتێک‌دا دەگۆڕێت. تائێستا چەند وڵات کڕیویانە؟ بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی (گڵۆباڵ جەستس ناو)ی بەریتانی، تائێستا لەسەدا ٨٠٪ی ڤاکسینەکە لەلایەن حکومەتە زەبەلاحەکانی جیهانەوە کڕدراون کەزیاترە لە یەک ملیار دانە. چەند مامەڵەیەکی گەورە کراوە لەلایەن ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا، بەریتانیا، هەروەها چەند وڵاتێکی ترەوە، ئەمریکا لەمانگی تەمموزی ئەمساڵ رێککەوتنی لەگەڵ فایزەر ئەنجامدا لەحاڵەتی سەرکەوتنی ڤاکسینەکە بەکڕینی (١٠٠) ملیۆن دانەو بژاردەی کڕینی (٥٠٠) ملیۆن دانەی تر. یەکێتی ئەوروپاش، کە پێکهاتووە لە (٢٧) وڵات، کڕینی (٢٠٠) ملیۆن دانەی یەکلاییکردووەتەوە لەگەڵ بژاردەی کڕینی (١٠٠) ملیۆنی تردا، لەکاتێکدا بەریتانیا تائێستا (٤٠) ملیۆنی لەمامەڵەکەدا بۆ خۆی مسۆگەر کردووە. لەشەممەی رابردوودا ئیسرائیل رایگەیاند گرێبەستێکی کردووە لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر بۆ کڕینی هەشت ملیۆن دانە بۆ نزیکەی نۆ ملیۆن لەدانیشتوانەکەی. بەهۆی کڕینی پێشوەختەی ئەم وڵاتانەوە، هەلێکی کەم ماوەتەوە بۆ زۆربەی وڵاتەکانی تر کەبتوانن ڤاکسینەکە دەستبخەن. «پێدەچێت لەچەند هەفتەی داهاتوودا فایزەر کۆمەڵێک دانە بخاتە بەردەم وڵاتە تازە پێگەشتووەکان، بەڵام بەئەگەرێکی زۆرەوە ئەم ژمارەیە بەشێکی کەم دەبێت لەوەی بەرهەمدەهێنرێت»، لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەمە کراوە. چەنێک بەرهەم دەهێنرێت؟ ئەم ڤاکسینە ئاماژەیەکی بەرچاوو گرنگە لەشەڕی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تائێستا بووەتە هۆی مردنی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس و ئابووری جیهانی داڕووخاندووە. ئەم ڤاکسینە جۆرێکی نوێیە و پێی دەوترێت ڤاکسینی (RNA) کە راهێنان بەسیستەمی بەرگری مرۆڤ دەکات تادژی ڤایرۆسەکە بجەنگێت. ڤاکسینەکە بەشێکی بچوکی کۆدی جیناتی ڤایرۆسەکەی تێدایەو ئەمەش وادەکات بەشێکی ڤایرۆسەکە لەجەستەدا دروست ببێت کە سیستەمی بەرگری وەک تەنێکی دەرەکی دەیناسێتەوەو هێرشی دەکاتەسەر. بەپێی راگەیاندراوی هەردوو کۆمپانیای بەرهەمهێن، تاکۆتایی ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە یەک ملیار‌و (٣٥) ملیۆن دانە بەرهەمدەهێنن و سەرەتای دەستپێکی دابەشکردنی ڤاکسینەکە دەکەوێتە کۆتایی ساڵەوە لەمانگی کانونی یەکەم. نرخەکەی چەند دەبێت؟ بەپێی وتەی بەرپرسانی کۆمپانیا بەرهەمهێنەکان، نرخی ڤاکسینەکە لەوڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر دەگۆڕێت، بەڵام هەوڵدەدەن نرخەکەی لەخوار «ئاستی ئاسایی مارکێتەکان» دابنێن. «چاوەڕوان دەکەم جیاوازی هەبێت لەنرخدا لەناوچە جیاوازەکانی جیهاندا»، رایان ریچاردسن، بەرپرسی بەشی ستراتیجی کۆمپانیای بایۆنتێک وای وت. چۆنیەتی بەکارهێنانی ڤاکسینەکە بەجۆرێکە دەبێت هەر کەسێک دوو جار بەکاری بهێنێت و ماوەی هەریەکێکیان سێ هەفتە بێت، بەو پێیەش هەموو کەسێک دوو دانەی پێویستە. بەپێی گرێبەستەکەی ئەمریکا کە لەگەڵ فایزەر ئیمزای کردووە، بۆ هەر ڤاکسینێک (١٩.٥) دۆلار دیاریکراوە، بەوپێیەش ئەمریکا دەبێت یەک ملیار و (٩٥٠) ملیۆن دۆلار بدات بۆ وەدەستخستنی (١٠٠) ملیۆن ڤاکسینەکە کە لەگرێبەستکەدا هاتووە. لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەهەینی رابردوو، مۆنسیف سلۆوی راوێژکاری باڵای حکومەتی ئەمریکا لەپرۆگرامی ڤاکسینی کۆرۆنا رایگەیاند ئیدارەی ترەمپ هیوای وایە (٢٠) ملیۆن هاووڵاتی دەرزی ڤاکسینی لێبدرێت لەمانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ و نزیکەی (٢٥) ملیۆن کەسی تر بۆ هەر مانگێک لەمانگەکانی ساڵی نوێ. بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی ڤاکسینەکە لەخوار (١٩.٥) دۆلارەوە دەبێت بۆ وڵاتە ئەوروپییەکان. بەرپرسێکی باڵای ئەوروپی کە بەشداربووە لەمامەڵەکانی یەکێتی ئەوروپاو کۆمپانیای بەرهەمهێن بە رۆیتەرزی راگەیاندووە نرخی ڤاکسینەکە بۆ وڵاتانی ئەوروپی لەخوار (١٩.٥) دۆلارەوە دەبێت، ئەمەش بەشێکی لەبەرئەوەی یەکێتی ئەوروپاو ئەڵمانیا هاوکاری داراییان تەرخانکردبوو بۆ بەرهمهێنانی ڤاکسینەکە. بەپێی راپۆرتێکی فاینانشڵ تایمز، ئەڵمانیا لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵ (٣٧٥) ملیۆن یۆرۆی داوە بە بایۆنتێک لەمیانی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە. بەرپرسە ئەوروپییەکە ئەوەی ئاشکراکردووە یەکێتی ئەوروپا رێککەوتووە لەسەر نرخێک کە لە (٢٠) دۆلارەوە نزیکترە وەک لە (١٠) دۆلار بۆ هەر دانەیەک، بەبێ ئەوەی نرخە دیاریکراوەکە ئاشکرابکات. کاریگەری ڤاکسینەکە هەردوو کۆمپانیای بەرهەمهێن لە دووشەممەی رابردوودا رایانگەیاند ڤاکسینەکە لەسەدا ٩٠٪ کاریگەری دەبێت و ئەو کەسەی وەریدەگرێت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەدوور دەبێت لەڤایرۆسی کۆرۆنا. فایزەر و بایۆنتێک لەهەرسێ قۆناغی دروستکردندا ڤاکسینەکەیان لەسەر (٤٣) هەزار (٥٠٠) کەس تاقیکردووەتەوەو بەڕێژەیەکی بەرچاو سەرکەوتوو بووە، بێ هیچ سەرهەڵدانی کێشەیەکی بەرچاو لەتەندروستی بەشداربوواندا. رێکخراوی تەندروستی جیهانی رێژەی لەسەدا ٥٠٪ی دیاریکردووە بۆ کاریگەربوونی هەر ڤاکسینێک تاقبوڵ بکرێت و بەکاربهێنرێت. فایزەر و بایۆنتێک هێشتا قۆناغی تاقیکاری سێیان تەواو نەکردووە کەکۆتا قۆناغە، بۆیە مەترسی ئەوە هەیە رێژەی کاریگەربوونی دابەزێت، بەڵام زانایان پێیانوایە کاریگەرییەکەی لەکاتی بەکارهێنانیشدا زۆر لەسەروو لەسەدا ٥٠٪ەوە دەبێت، لەکاتێکدا ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا تەنها لەسەدا ٤٠-٦٠٪ کاریگەرە. ئوغور شاهین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایۆنتێک لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی رایگەیاند ڤاکیسنەکە لەتوانایدا هەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی پێبهێنێت کەجیهانی تووشی کارەسات کرد لەساڵی ٢٠٢٠دا. «ئەگەر پرسیارەکە ئەوەبێت کەئایا دەتوانین ئەم پەتا جیهانییە بوەستێنین بەم ڤاکسینە، ئەوا وەڵامەکەم بەڵێ دەبێت، چونکە پێموایە تەنها پارێزگاری لەتووشبوونی نیشانە دیاریش کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت»، شاهین وای وت. لایەنە نەزانراوەکانی چین؟ ڤاکسینەکە چەند لایەنێکی نەزانراوی هەیە، لەوانە کەنازانرێ ئاخۆ پارێزگاری هەمیشەیی دەبەخشێت یاخود وەک ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا دەبێت هەموو ساڵێک بەکاربهێنرێت. هەروەها ئەوەش نازانرێت ئاخۆ ڤاکسینەکە رێگری دەکات لەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکە یان تەنها ناهێڵێت نەخۆش بکەویت، جگە لەوەی هێشتا دیار نییە ڤاکسینەکە چەنێک تۆکمەیە بۆ گروپە جیاوازەکانی تەمەن. لایەنێکی خراپی ڤاکسینەکە ئەوەیە دەبێت لەپلەی گەرمی ناقس ٨٠ (-٨٠) هەڵبگیرێت، کەئەمەش کارێکی سەختە لەکاتی دابەشکردن و گواستنەوەی بەرهەمەکە، هەروەها هەڵگرتنیشی لەچەند وڵاتێکی تازەپێگەشتوودا. ئایا ڤاکسینی تر هەیە وەک ئەمە مژدەبەخش بێت؟ نزیکەی (١٦) ڤاکسین هەن لەجیهاندا کەقۆناغی باشیان بڕیوە و چەند ڤاکسینێک لەوانە لە قۆناغی کۆتاییدان و بڕیارە بەمزووانە داتاکانیان بخەنەڕوو. چوارشەممەی رابردوو روسیا رایگەیاند ڤاکسینی سپەتنیک-٥ لەقۆناغی دووەمدا لەسەدا ٩٢٪ کاریگەری هەبووە کە لەسەر (١٦) هەزار کەس تاقیکراوەتەوەو بەمزووانەش قۆناغی سێ دەستپێدەکات بەبەشداری (٤٠) هەزار کەس لە (٢٩) کیلینیکی پزیشکی لەسەرتاسەری مۆسکۆ. ڤاکسینە روسییەکە جۆرێکی ستانداردەو پێویستی بەوە نییە لەپلەی گەرمی زۆر نزمدا هەڵبگیرێت، ڤاکسینەکە جۆرێکی مردوو یان بێهیزکراوی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدایەو دەکرێتە جەستەوە تادواتر سیستەمی بەرگری بیناسێتەوەو بەئاسانی رووبەڕووی بوەستێتەوە. ڤاکسینەکەی کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکیش لەقۆناغی کۆتاییدایەو بڕیارە بەمزووانە داتاکانی لەسەر ڤاکسینەکە بخاتەڕوو کە لەهەمان جۆری ڤاکسیەنەکەی فایزەرو بایۆنتێکە. هەروەها ڤاکسینەکەی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای ئەسترازینکا هیوابەخشەو بڕیارە لەچەند هەفتەی داهاتوودا داتاکانیان ئاشکرا بکەن
هاوڵاتى بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی ئاماژەکانی سەرکەوتنی جۆو بایدن لەئەمەریکا بووەمایەی خۆشحاڵیی بەرپەرسانی حکومەتی ئێران بەتایبەت ئەوانەی سەر بەمیانڕەوەکانن و نزیکن لەباڵی ریفۆرمخواز، چونکە ئەوان چاوەڕوانن بەهاتنی بایدن، (250) ملیار دۆلار قەرەبووی زیانی کشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی (5+1) وەگرن و هاوکات زیاتر لە (40) ملیار دۆلاری بلۆککراوی ئێران بگەڕێننەوە خەزێنەی وڵاتەکەیان، لەکاتێکدا هەندێک شارەزای ئابوریی ئاشکرایان کردووە زیاتر لە (150) ملیار دۆلاری ئێران لەبانکەکانی جیهاندا بلۆک کراوە. بەوپێیە ئێران بەتەمایە بەهاتنی بایدن (390) ملیار دۆلاری دەستبکەوێت، کەئەمەش زیاتر بەخەونێکی بەدینەهاتوو لەقەڵەمدەدرێت و هاوکات بەرپرسانی ئێران جەختیان کردووەتەوە تا چارەنووسی تا زیانی (250) ملیار دۆلاری وڵاتەکەیان لە رێککەوتنی ئەتۆمیدا روون نەبێتەوە ئامادەنین دانوستان لەگەڵ جۆو بایدن سەرۆکی نوێی ئەمەریکا بکەن و بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەش بەهای هەر دۆلارێکی لەناوخۆی ئێران‌دا جارێکی دیکە بۆ (28)هەزار تمەن بەرزکردەوە، کە پێشتر بەهۆی سەرکەوتنی بایدنەوە بەهای هەر دۆلارێک بۆ (22) هەزار تمەن دابەزیبوو. وڵاتان بەهۆی ئەمەریکاوە قەرزەکانی ئێران نادەنەوە (40) ملیار دۆلار داهاتی هەناردەی کاڵاو کارەباو غاز‌و نەوتی ئێران لەلایەن ژمارەیەک وڵاتەوە بەهۆی سزاکانی ئەمەریکاوە بلۆک کراوەو تەنها وڵاتی عێراق وەڵامی ئەرێنیی بۆ گەڕاندنەوەی قەرزەکانی لەبەرامبەر کاڵادا بۆ ئێران هەبووە. پێگەی ئەلیکرۆنیی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندووە لەدوایین کۆبوونەی کابینەی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کە لەگەڵ تیمی هاوئاهەنگیی دارایی بووە، پێداگریی کردووە کە لەزووترین کاتدا هەوڵی گەڕاندنەوەی (40) ملیار دۆلاری وڵاتەکەی بدەن کە «چین بە (20) ملیار دۆلار، هندستان (7) ملیار دۆلار، کۆریای باشور(8.5) ملیار دۆلار، عێراق (4) بۆ (5) ملیار دۆلار، ژاپۆن (1.5) ملیار دۆلار» زۆرترین پارەی ئێران قەرزارن و دەبێت بانکی ناوەندی و وەزارەتی دەرەوە هەماهەنگیی پێویست بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پارانە. پێگەی رۆحانی روونیکردووەتەوە: رۆژانە بڕی قەرزەکانی عێراق زیاد دەکات، چونکە هەناردەکردنی غاز‌و کارەبای ئێران بۆ ئەو وڵاتە بەردەوامە، بەڵام تەنها بەرپرسانی بەغدا بەڵێنیان داوە کەقەرزی وڵاتەکەیان بەسیستمی کاڵا لەبەرامبەر هاوردەکردنی کارەباو غاز لەئێران بدەنەوە، چونکە بەهۆی سزاکانی ئەمەریکاوە، بەغدا ناتوانێت ئاڵوگۆڕی دراو‌و پارە لەگەڵ تاران بکات. فرۆشی نەوت خەمی سەرەکیی ئێران (50%)ی بودجەی ئێران لەڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە دابیندەکرێت و پێشتر داهاتی ساڵانەی گەیشتووەتە (108) ملیار دۆلار، بەڵام لەساڵی (2012) بەهۆی بەرنامە ئەتۆمییەکەوە سزا بەسەر کەرتی نەوت و غازی ئێران‌دا سەپاو ساڵی (2017) بەهۆی کشانەوەی واشنتۆن لەڕێککەوتنی ئەتۆمیی لەسەر دەستی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، داهاتی نەوتی ئێران بووەتە (8) ملیار دۆلار لەساڵێکداو ئەو وڵاتەی خستە لێواری هەرەسهێنانی ئابورییەوە، بۆیە دوای سەرکەوتنی بایدن زۆربەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەنوێترین لێدوانەکانیاندا گەڕانەوە بۆ بازاڕی جیهانیی نەوت بەخەمی سەرەکیی وڵاتەکەیان دەزانن. ئاژانسی هەواڵی کاری ئێران (ئیلنا) بڵاویکردووەتەوە؛ لەگەڵ دەستبەکاربوونی بایدن وەک سەرۆکی ئەمەریکا، ئێران هەوڵدەدات بەهەر جۆرێک بووە رۆژانە تا نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت رەوانەی بازاڕەکانی جیهان بکات، چونکە بایدن دەیەوێت لەچوارچێوەی پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەیدا رێگەنەدات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەئەمەریکا زیاد بکات و هاوکات رێگەش لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بگرێت، بۆیە بۆ ئەم مەبەستە رەنگە لەسەر بنەمای گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی رێگە بەئێران بدات ئاستی هەناردەی نەوتی وڵاتەکەی بۆ نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا بەرزبکاتەوە. بەرپرسانی ئێران جەختیان لەوە کردەووەتە، ئەگەر تەنانەت نرخی نەوت بۆ (20) دۆلار دابەزێت کە لەو کاتەدا سعودیەو عێراق قازانج لەنەوتەکەیان ناکەن، ئێران سوورە لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، بۆیە بایدن دەتوانێت ئاسانکاریی بۆ ئەو مەبەستە بکات. بایدن‌و بەرنامەی ئەتۆمی و موشەکیی ئێران ئەرۆن کیاک یەکێک لە راوێژکارەکانی جۆو بایدن بە رۆژنامەی (جیرۆسەلیم پۆست)ی ئیسرائیلی راگەیاندووە؛ سیاسەتەکانی ترەمپ بووەتە هۆی ئەوەی رێژەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ (10) هێندەی رابردوو بەرزببێتەوە، کە ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ تەلئەبیب و هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا لەناوچەکەداو دەتوانێ ببێتە هەڕەشەیەکی راستەقینە بۆ تێکچوونی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە بایدن هەموو هەوڵەکانی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی بەرنامەی موشەکیی و ئەتۆمیی ئێران تاساڵی (2025) بەتەواوەتی سنوردار بکات و رێگە لەگەشەکردنی بگرێت، تەنانەت ئەگەر بەگەڕانەوەی واشنتۆن بێت بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی (5+1). بایدن وەک ئۆباما نییە پێگەی (ناشناڵ نیوز) نووسیویەتی لەسیاسەتی دەرەوەدا جۆو بایدن وەک باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا نییە، چونکە رای گشتیی ئەمەریکا دژی شەڕی ئەفغانستان و عێراق بوو، بەڵام بایدنی سەر بەدیموکراتەکان پشتیوانی لەو جەنگە کرد‌و تەنانەت هانی جۆرج بۆشی، سەر بەکۆمارییەکان و سەرۆکی ئەوکاتی وڵاتەکەی دەدا کەهێزی سەربازیی زیاتر رەوانەی عێراق بکات و تائێستا بڕوای بەدەستوەردانی راستەوخۆی وڵاتەکەی لەو وڵاتانەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیەو تەنانەت بۆ رێگریی لەباڵادەستبوونی ئێران دڵنیایی دەداتە وڵاتانی عەرەبی کەنداو بەتایبەت ئیمارات و سعودیەو هەر لەسەر ئەو بنەمایە دانوستانی ئاشکرا لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات، لەکاتێکدا ئۆباما بەنهێنی دانوستانی لەگەڵ تاران کرد‌و هیچ دڵنیاییەکی نەدایە وڵاتانی عەرەبی. بایدن و ترەمپ لەچەقی ململانێکانی ئێران بەچاوخشاندنێک بە رۆژنامەو میدیاکانی ئێران لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، دەردەکەوێت کە دوو لایەنی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێران واتە باڵی محافزکارو ریفۆرمخواز بەبەردەوامیی رووماڵی ئەو هەڵمەتانەو هەڵبژاردنەکانی ئەمریکایان دەکردو لەگەڵ دەرکەوتنی ئاماژەکانی سەرکەوتنی بایدن دۆلار لەئێران دابەزینی بەخۆیەوە دەبینی و لەگەڵ ناڕەزایەتی ترەمپ لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش دۆلار لەئێران دووبارە بەرز بووەوە، بۆیە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا گەورەترین کاریگەریی لەسەر سیاسەت و ئابوریی ئێران هەیە، چونکە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی لەو وڵاتەش نزیکەی هەشت مانگی ماوەو سەرکەوتنی دیموکرات یان کۆماریی لەئەمەریکا کاریگەریی لەسەر پێگەی محافزکارو ریفۆرمخواز لەئێران هەیە. رۆژنامەی (ئارمانێ میللی) کە سەر بەحکومەتی ئێرانەو نزیکە لە ریفۆرمخوازانەوە، سەبارەت بەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆماریی لەوڵاتەکەی نووسیویەتی: محافزکاران لەئێستاوە پۆستە وەزارییەکانیان لەحکومەتی داهاتوودا دابەش کردووەو دەیانەوێت بەبەشداریی کەمی خەڵک، هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی پەرلەمان سەرکەوتن بەدەستبهێنن، ئەوان تەنها مەحمودی ئەحمەدی نەژادیان هەیە کە لەمێژوودا بووبێتە سەرۆک کۆمار‌و دواتر پاساوو بیانویان بۆ هێنایەوە، کەئەو لەمحافزکاران نییە، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەن سوود لەهەموو ئامرازێک ببینن بۆ ئەوەی کلیلی حکومەت وەربگرن، بەڵام ترەمپ لەقەی لە بەختی محافزکاران دا، چونکە ئەوان بەتەما بوون بەسەرکەوتنی ترەمپ خەڵکی ئێران بێهیوا ببێت و لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا کەمترین ئاستی بەشداریی هەبێت، بۆ ئەوە براوەی بەشداریی کەمی خەڵک لەهەڵبژاردنەکاندا بن. هاوکات رۆژنامەی (شەرق)ی ئێران کەنزیک لە ریفۆرمخوازانە، دوای سەرکەوتنی بایدن لەسەر وتاری خۆیدا نووسیبوی: لەئێستاد ئاماژەکانی گەڕانەوەی ریفۆرمخوازان بۆ گۆڕەپانی سیاسەت و هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی لەئێراندا بەرچاوەو گومان دەکرێت پشتیوانیی لەکاندیدبوونی محەمەد جەواد زەریف بکەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماریی لەئێران، چونکە سەرکەوتنی جۆو بایدن هیوای بۆ گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی (5+1) گەڕاندووەتەوەو ئەمە وادەکات بوار بۆ ریفۆرمخوازان خۆش ببێت کەحکومەتێکی ئەهلی گفتوگۆودانوستان لەداهاتووی ئێران‌دا پێکبهێنن و بۆ ئەم مەبەستەش پیاوی ژمارە یەکی دیپلۆماسیی ئێران باشترین بژاردەیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی بەپشتیوانیی ریفۆرمخوازان. محافزکارانی ئێران لەدیموکراتەکان تووڕەن رۆژنامەی (جەوان) سەر بەمحافزکاران سەبارەت بەسەرکەوتنی بایدن لەهەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا نووسیویەتی: تا ئێستاش کەسانێک لەئێران هەن کەهەر شەپۆلێکی سیاسیی ئەمەریکا دەیانجوڵێنێت و باسی مانگی هەنگوینی نێوان تاران و واشنتۆن دەکەن، بەڵام ئەگەر لەمێژووی (40) ساڵ و تەنانەت پێشتری پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران بڕوانین، بۆمان دەردەکەوێت گەورەترین سزا‌و رووداوە ناخۆشەکان لەسەردەمی ئیدارەی دیموکراتەکاندا بەسەر ئێران‌دا سەپێنراوەو دیموکراتەکان دەستێکی پۆڵایینن لەدەستکێشێکی قوماشدا. لەسەردەمی جیمی کارتەر، بیل کلینتۆن، باراک ئۆباما کە سەرۆکە دیموکراتەکانی ئەمەریکا بوون، هەناردەی نەوتی ئێران بۆ ئەمەریکا قەدەغە کراو دواتر بازرگانیی لەگەڵ ئێران هەڵوەشێنرایەوەو لەدوایین پێشهاتدا ئۆباما سوودی لە بلۆککردنی پارەکانی ئێران کرد‌و دواتر شەپۆلێک سزای بەسەر تاران‌دا سەپاند بۆ ئەوەی ئێران ناچار بە رێککەوتنی ئەتۆمیی بکات. هاوکات رۆژنامەی (کەیهان) کە سەر بەتوندڕەوەکانی محافزکارانە، نووسیویەتی: دوژمنایەتی ئەمەریکا لەدژی ئێران لەسەردەمی ترەمپدا دەستیپێنەکردووە تا لەسەردەمی بایدندا کۆتایی پێبێت، بەڵام بەرپرسانی ئێران کەپێشتر دەیانوت رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی (5+1) بەهۆی کشانەوەی ئەمەریکاوە هیچ دەستکەوتێکی نەبووە، ئێستا‌و لەگەڵ سەرکەوتنی جۆو بایدن وەک سەرۆکی کۆشکی سپی، پەیام و لێدوانی پێچەوانەی رابردوو بڵاودەکەنەوەو تەنانەت حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەو ئیسحاق جیهانگیریی، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار‌و عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەت کە بەرپرسانی دیاری وڵات و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانن، هاتنی بایدنیان بەئەرێنی وەسف کردووەو هیوایان لەسەر داهاتووی پەیوەندییەکانی تاران و واشنتۆن لەسەر دەستی بایدن هەڵچنیوە کەزۆر جێگەی گومانە. بایدن و پیاوی دیپلۆماسیی ئێران میدیاکانی ئێران تۆمارێکی ڤیدیۆییان بڵاوکردووەتەوە، کەتێیدا محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کە بەپیاوی یەکەمی دیپلۆماسیی ئێران دەناسرێت، دەڵێت: لەو سەردەمەی لەبارەگای سەرەکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەئەمەریکا کارم کردووە، پەیوەندییم لەگەڵ چەند سیناتۆرێکی ئەمەریکی هەبوو، جۆو بایدن یەکێک لەو سیناتۆرانە بوو کە پەیوەندیی باشم هەبوو لەگەڵی، بەڵام ئەو ئێستا بەشێکە لەحوکمڕانیی وڵاتەکەی. ئەم وتانەی زەریف بووە هۆی لێکدانەوەی جیاوازی میدیا‌و رۆژنامە و شارەزا سیاسییەکانی ناوخۆی ئێران و چەند ئەگەرێکیان بۆ خۆکاندیدکردنی جەواد زەریف لەهەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆماری ئێران خستووەتەڕوو، چونکە ئەگەرچی زەریف خۆی بەباڵی میانڕەو دەزانێت، بەڵام بەبەردەوامی لەلایەن ریفۆرمخوازانەوە بەرگریی لێکراوەو ئەمە وایکردووە ریفۆرمخوازان کەپێشتر بەهۆی شکستیان لەهەڵبژادنەکانی ئەمساڵی پەرلەمانی وڵاتەکەیان هیچ هەوڵێکیان بۆ بەشداریی لەهەڵبژادنەکانی سەرۆک کۆماریی ساڵی (2021) نەدەدا، بەسەرکەوتنی بایدن لەئەمەریکا کەوتوونەتە خۆیان و دەیانەوێت پشتیوانیی لەکاندیدێک بکەن کەتوانای گفتوگۆ‌و دیپلۆماسیی زۆری هەبێت، بۆ ئەوەی رێککەوتن لەگەڵ واشنتۆن بکات و بۆ ئەم مەبەستەش جەواد زەریف وەک کۆنەدۆست و هاوڕێی بایدن باشترین بژاردەیە بۆ ریفۆرمخوازان. چەند ئاماژەیەکی دیکە هەیە کەدەردەکەوێت زەریف بەئەگەری بەهێز ببێتە کاندیدی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماریی لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، چونکە ئەو لەگەڵ سەرکەوتنی بایدن دەستی بەپەیام و تویت بۆ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت سعودیە کرد‌و لەهەفتەیەکدا دوو پەیامی ئاراستەی سعودیە کرد‌و لەتویتێکدا نووسیی: ترەمپ (70) رۆژی دیکە دەڕوات، بەڵام ئێمە دەمێنینەوەو گرەوکردن لەسەر بیانییەکان بۆ دابینکردنی ئاسایش قومارێکی گونجاو نییە، بۆیە دەستی دۆستایەتیمان بۆ دانوستان و گفوتگۆ بەرەو دراوسێکانمان رادەکێشین. تویتەکانی زەریف دوای سەرکەوتنی بایدن، ئاماژەیە بەوەی پێداگریی لەگفتوگۆ لەگەڵ سعودیە دەکات، چونکە دۆناڵد ترەمپ ئەو وڵاتەی هاندا بەکڕینی چەک بەمەبەستی دوژمنایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران. هەموو ئەم پەیام و ئاماژانە دەریدەخەن زەریف دەیەوێت وەک سەرۆک کۆمار بەردەوام بێت لەحوکمڕانیی وڵاتەکەی، بۆیە بایدن بووەتە مایەی خێر‌و کردنەوەی گرێی بەختی ئەو بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی داهاتوی ئێران و تەنانەت حەسەن رۆحانی کە لەکۆتایی دوو خولی سەرۆک کۆمارییەکەیدا هەوڵدەدات جارێکی دیکە رێککەوتنی ئەتۆمیی زیندوو بکاتەوە، چونکە بەڵێنی رێککەوتنی ئەتۆمیی دوو خول رۆحانیی لەپۆستەکەیدا هێشتەوەو لەئێستادا بەهۆی شکستی ئەو رێککەوتنەوە ئاستی خۆشەویستی و پێگەی سیاسیی لەلای خەڵک و بەرپرسانی ئێران دابەزیوە، بۆیە وتوویەتی» لەگەڵ گۆڕانکاریی ئیدارەی ئەمەریکا هیچ هەل و دەرفەتێک بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەدەستنادەین بۆ ئەوەی دۆخی ئابوریی وڵاتەکەمان ببوژێنینەوە
هاوڵاتى بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق روونکردنه‌وه له‌باره‌ى ناردنى پاره بۆ هه‌رێم ده‌دات و رایگه‌یاند:" به وته‌ى بریکارى وه‌زاره‌تى دارایی، حکومه‌تى عێراق 320 ملیار دیناره‌که بۆ مانگى تشرینى یه‌که‌م ده‌نێرێت". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له میانى کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" کۆبوونه‌وه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق کردووه که بریکارى وه‌زاره‌تى داراییشى تێدابووه، ئاماژه‌ى به‌وه کردووه، بڕیارى حکومه‌ته که 320 ملیار دیناره‌که بۆ مانگى تشرینى یه‌که‌م ده‌نێرن". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد بۆ مانگه‌کانى 11 و 12 ده‌بێت به‌پێى یاساى قه‌رز ڕێککه‌وتنى نوێى له‌سه‌ر بکرێت. پرۆژه‌یاساى قه‌رزى بۆ کورتهێنانى بودجه له 12ى ئه مانگه‌دا په‌سه‌ند کراو به‌پێى وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره کورد مافى خۆیه‌تى بۆ مانگێکى دیکه 320 ملیار دینارى مانگى 10ى بۆ ره‌وانه بکرێت.
تره‌مپ: ڤاکسینه‌کانى ئه‌مریکا له‌سه‌دا 95 کاریگه‌ریان هه‌یه و کۆتایى بهتاعونه چینییه‌که ده‌هێنێت
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، دۆزینه‌وه‌ى ڤاکسینه‌کى نوێ، که له 95% کاریگه‌رى هه‌یه شتێکى گرنگه، ده‌شڵێت، "تکایه ئه‌م دۆزینه‌وانه‌تان (ڤاکسینه‌کانى مۆدێرنا و فایزه‌ر) له‌بیربێت." دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کان تویتێکى بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه، "له‌مکاته‌دا له‌لایه‌ن کۆمپانیاى مۆدێرناوه ڤاکسینێکى نوێ راگه‌یه‌نرا و 95% کاریگه‌رى هه‌یه، که ئه‌مه‌ش بۆ مێژونووسان شتێکى گرنگه." هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:"ئه‌م دۆزینه‌وانه‌تان (ڤاکسینه‌کانى مۆدێرنا و فایزه‌ر) له‌بیربێت، که کۆتایى به تاعونه چینییه‌که ده‌هێنێت." ئه‌مڕۆ، کۆمپانیاى مۆدێرناى ئه‌مریکى رایگه‌یاندبوو، ڤاکسینه‌که‌یان به رێژه‌ى نزیکه‌ى 95% کاریگه‌ریى نیشانداوه و به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى له چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا چاوه‌ڕێى په‌سه‌ندکردنى ده‌که‌ن. رۆژى 9ى ئه‌م مانگه‌ش، کۆمپانیاکانى فایزه‌ر و بایۆنتێک رایانگه‌یاندبوو، ئه‌و ڤاکسینه‌ى بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا په‌ره‌یان پێداوه، 90% رێگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌کات.
شاناز حه‌سه‌ن بەپێی بەدواداچوونێکی هاوڵاتی و تووێژینەوەیەکی زانستی دەرکەوتووە زیادەڕۆیی ژمارەیەک لەبەنزینخانەکان بووەتە هۆی مەترسی بۆسەر ژیانی هاووڵاتیان بەهۆی زیادەڕۆییەکانیانەوە، پسپۆڕانی ژینگەش دەڵێن «بەرتیل» وەرگیراوە بۆ ئەوەی سەرپێچی بکەن. له‌ناو شارى سلێمانى چه‌ندین به‌نزینخانه هه‌ن که رێگه‌پێدراو نین و ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات وه‌ک لایه‌نێکى چاودێریى ده‌یانده‌نه داواکارى گشتى. که‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، ئاماژه به‌وه ده‌دات زۆر به‌نزینخانه له‌ناو شارى سلێمانیدا هه‌یه مۆڵه‌تى کردنه‌وه‌یان به‌ته‌واوى رێگه‌پێدراو نیه، یاخود له‌نزیک ماڵ و سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌وه کراونه‌ته‌وه‌و له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دان وه‌ک لایه‌نى چاودێرىکردن بیانده‌نه داواکارى گشتى. ناوبراو له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «پێدانى مۆڵه‌تى به‌نزینخانه‌کان، پێویستى به‌مۆڵه‌تى زۆر شوێنى ئیدارى هه‌یه وه‌ک شاره‌وانى و ژینگه‌و ئاوى ژێرزه‌وى و زۆر لایه‌نى دیکه، که هه‌موویان پێکه‌وه مۆڵه‌ته‌که بۆ کردنه‌وه‌ى به‌نزینخانه‌که تۆمارده‌که‌ن». هه‌رکه‌سێک یان بازرگانێک له‌کاتى کردنه‌وه‌ى به‌نزینخانه‌یه‌ک پێویستى به‌وه‌رگرتنى مۆڵه‌ته، ئه‌و مۆڵه‌ته پێویسته له‌هه‌ژده شوێنى ئیدارى ناو پارێزگاکان وه‌ربگرێت، هه‌ریه‌ک له‌و شوێنانه‌ش وه‌ک شاره‌وانى و ژینگه و ئاوى ژێرزه‌وى و سووته‌مه‌نى، که هه‌ریه‌که‌یان رێنمایى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه. که‌ریم عه‌لى وتى «به‌داخه‌وه له‌ناو شارى سلێمانى هه‌ندێک له‌لایه‌نه‌کان ره‌چاوى ئه‌وه ناکه‌ن بۆ دروستکردنى به‌نزینخانه‌کان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان مۆڵه‌تى کردنه‌وه‌شیان نیه له‌ناو سلێمانیدا». ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد تائێستا زیاتر له شه‌ش ناوى به‌نزینخانه‌یان لایه که هه‌ریه‌که‌ى به‌هۆکارێک سه‌رپێچیان کردووه‌و وتى»به‌نزینخانه هه‌یه مۆڵه‌ته‌که‌ى بۆ دانانى یه‌ک په‌مپى به‌نزین و په‌مپێکى گاز له‌و شوێنه وه‌رگرتووه، دواتر وێستگه‌یه‌کى سووته‌مه‌نى ته‌واوى تێدا کردووەته‌وه«. که‌ریم عه‌لى وتی «ئێمه تائێستا زۆرجار لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارمان ئاگادارکردووەته‌وه‌و ئێستاش له‌هه‌وڵداین به‌شێک له‌و به‌نزینخانانه له‌ڕێگه‌ى سکاڵاوه ببەینه لاى داواکارى گشتى». وتیشی «ئه‌وانه‌ى ئێمه سکاڵایان له‌باره‌وه ده‌جوڵێنین جۆراوجۆرن، هه‌یانه مۆڵه‌تیان نیه، یان رێنمایى ئاوى پێشێلکردووه‌و یان ژینگه یاخود شاره‌وانى ره‌زامه‌ندى نه‌داوه، یان له‌نزیک ماڵانن و پێشێلى رێنماییه جۆراوجۆره‌کان کراوه«. له‌کۆتایى ساڵى 2018وه پێدانى مۆڵه‌تى به‌نزینخانه به‌فه‌رمانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران راگیراوه، بەڵام هیچ ریگرییەک نەکراوە لەسەر ئەو زیادەڕۆییانەی کە هەندێک لەنزینخانەکان دەیکەن. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى به‌هاوڵاتى وت «ئێمه یه‌که‌م شوێن که پرسى پێده‌که‌ین شاره‌وانییه، که ئه‌وان زانییان به‌پێى ماسته‌رپلان ئه‌و زه‌ویه ده‌شێت ببێت به به‌نزینخانه ئه‌وکات ره‌زامه‌ندیى لایه‌نه‌کانى دیکه وه‌رده‌گرێت که (18) شوێنه و ئه‌وکات ده‌توانێت ره‌زامه‌ندیى مۆڵه‌تى به‌نزینخانه وه‌ربگرێت». وتیشی «ئه‌و مۆڵه‌ته بۆ ماوه‌ى ساڵێکه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رکات پابه‌ندى ئه‌و مه‌رجانه نه‌بوو به‌نزینخانه‌که‌ى دابخرێت». بەبڕوای پسپۆڕێکی ژینگە ئەوەی وایکردووە ببێتە هۆی سەرپێچیکردنی هەندێک لەنزینخانەکان «وەرگرتنی بەرتیلە» لەلایەن هەندێک لەدەسەڵاتدارانەوە کە چاوپۆشی لە سەرپێچییەکان دەکەن ئەمە جگە لەوەی هەندێک لەو بەنزینخانانە هی بەرپرسەکانن. دکتۆر ساڵح، پسپۆڕى ژینگه، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «به‌داخه‌وه له‌ئێستادا بوونى هه‌ر پرۆژه‌یه‌کى وه‌به‌رهێنان و دروستکردنى بیناو کارگه‌یه‌ک به به‌رتیل و واسته کاره‌کانیان بۆ به‌ڕێده‌که‌ن و گوێ نادرێت به‌مه‌رجه ژینگه‌ییه‌کان که‌ئه‌مه‌یه هه‌را گه‌وره‌که‌ى بۆ پیسبوونى خاک و ئاو دروستکردووه«. دکتۆر ساڵح وتی «ئه‌و پاشماوانه‌ى له‌به‌نزینخانه‌یه‌ک ژینگه‌ى پێ پیسده‌کرێت، کاریگه‌ریه‌که‌ى بۆ چه‌ندین ساڵ ده‌مێنێته‌وه، هه‌م بۆ خه‌ڵکه‌که‌ى و بۆ خاکه‌که‌شى، که چه‌نده‌ها مه‌تر زه‌وى و خاک پیسده‌کات و مادده خاکییه به‌سووده‌کانى تیدا ده‌کوژێت، که‌زۆربه‌یان دووباره زیندوو نابنه‌وه«. له‌باره‌ى باشترین چاره‌سه‌ریه‌کانیشه‌وه پێشنیارى کرد دروستکردنى به‌نزینخانه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ى شاره‌کان و دووربن له‌سه‌رچاوه‌کانى ئاوه‌وه و پاشماوه‌کانیان خه‌زانى زۆر تایبه‌تیان بۆ ئاماده بکرێت که کاریگه‌رى بۆ خاک و ئاو نه‌بێت و له‌شوێنى تایبه‌تیدا هه‌ڵبگیرێت و زۆربه‌ى به‌کاربهێنرێته‌وه وتی «به‌داخه‌وه ئه‌مه زۆر که‌مه لاى ئێمه«. هەروەها وتى «به‌داخه‌وه لاى ئێمه ته‌نیا سوود له‌سه‌رچاوه‌ى یه‌که‌م وه‌رده‌گیرێت و کارگه‌کانیشمان نه‌گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێک پاشماوه‌کان دووباره به‌کاربهێنرێنه‌وه، که ئه‌مه به‌شێکى زۆرى کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات». به‌پێى تووێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی خوێندکارێکی خوێندنی باڵا که ده‌ست هاوڵاتى که‌وتووه، دروستکردنى به‌نزینخانه له‌نزیک ماڵان و نزیک سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌وه زیانێکى زۆرى بۆ ئاووهه‌واى ئه‌و ناوچه‌یه‌و ئاوى ژێرزه‌وى و پیسکردنى ژینگه هه‌یه. لە تووێژینەوەکەدا باسی ژمارەیەک بەنزینخانە کراوە کە چۆن لە نزیک ماڵان و شوێنی گشتی دروستکراوە بەجۆرێک زیانی تەندروستی بۆ سەر هاووڵاتیان دەبێت. تەنانەت لە تووێژینەوەکەدا باسی بەنزینخانەیەکی کۆنی سلێمانی دەکات کە ئێستا شوێنەکەی کراوە بە مۆڵێکی بازگانی کە چۆن دوای دەیان ساڵ هێشتا زیانی بۆ ژینگەی دەوروبەری خۆی هەیە بەو پێیەی بەنزینخانەکان بۆ چەندین مەتر زیان بە زەوی و تەنانەت ئاوی ژێر زەویش دەگەیەنن. تووێژینەوەکە چەند پیشنیارێکی کردووە بۆ ئەوەی بەنزینخانەکان نەبنە شوێنێک بۆ پیسکردنی ژینگەی دەوروبەری و زیانی تەندروستیان نەبێت لەسەر هاووڵاتیان. پێشنیاره‌کان: بۆ ئه‌وه‌ى کۆنترۆڵ و چاودێرى بڵاوبوونه‌وه‌ى پیسبوون بکرێت به‌هۆى وێستگه‌ى به‌نزینخانه و سووته‌مه‌نیه‌کان و کارگه‌ى به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کانه‌وه، پێویسته میکانیزمێکى یاسایى دابڕێژرێت، که پیسبوونى ژینگه‌یى به‌مادده‌ى هایدرۆکاربۆن رێکبخات و که‌مى بکاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت: 1.پێویسته یاسایه‌کى تایبه‌ت به‌دیزاینێکى گونجاوه‌وه دابنرێت، که‌تایبه‌ت بێت به‌هه‌ڵگرتنى سووته‌مه‌نى له‌به‌نزینخانه‌و گه‌نجینه‌ى تایبه‌تدا، به‌شێوه‌یه‌ک که‌ڕێگرى بکات له‌ئه‌گه‌رى پیسبوونى خاک و ئاوى ژێرزه‌وى. 2.هه‌ڵبژاردنى گونجاوترین شوێن بۆ وێستگه‌ى به‌نزینخانه‌و پاڵاوگه‌ى نه‌وت، هه‌ر گه‌نجینه‌یه‌کى سووته‌مه‌نى، هه‌ر کارگه‌یه‌ک و شوێنى فڕێدانى خۆڵ و خاشاکیان هه‌ر شتێکى تر که ئه‌گه‌رى پیسبوون بۆ سه‌ر خاک و ئاوى ژێرزه‌وى دروست بکات، له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ مه‌ترسى ئەو پیسبوونه و ناوچه‌یه بکرێت به‌پێى ستاندارده جیهانىیه‌کان یان به‌سوودوه‌رگرتن له‌هه‌ڵسه‌نگاندنى ناوچه‌که له‌ڕووى لاوازییان بۆ مادده پیسێنه‌ره‌کان VULNERABILITY Assessment به به‌کارهێنانى یه‌کێک له‌ڕێگه‌کانى لاوازى چینه‌کانى زه‌وى وه‌کو (DRADTIC (GIS) به‌به‌کارهێنانى (Method 3.هه‌موو خه‌زانێکى هه‌ڵگرتنى سووته‌مه‌نى پێویسته بخرێته ناو خه‌زانێکى تره‌وه، به‌مه‌رجێک خه‌زانى دووه‌م تواناى هه‌ڵگرتنى (110%)ى قه‌باره‌ى خه‌زانى یه‌که‌مى هه‌بێت. 4.خه‌زانێکى هه‌ڵگرتنى سووته‌مه‌نى پێویسته نزیک نه‌بێت یان نه‌که‌وێته سه‌ر خه‌زانى ئاوى ژێرزه‌وى له‌جۆرى درز‌و که‌لێنى، هه‌روه‌ها له‌حاڵه‌تى بوونى خه‌زانى ده‌نکۆڵه‌یى پێویسته دوورى ئاستى ئاوى ژێرزه‌وى له‌ڕووى زه‌وییه‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت. 5.پێویسته له‌و شوێنانه‌ى که خه‌زانى سووته‌مه‌نى لێیه، له‌لایه‌ن لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى ئه‌و خه‌زانه‌وه رۆژانه تۆمارى بڕى هاتوو و ده‌رچووى سووته‌مه‌نى له‌و خه‌زانه‌دا تۆمار بکرێت به‌مه‌به‌ستى زانینى ئه‌گه‌رى لێچوونى سووته‌مه‌نى و چونه ناو خاک و ئاوى ژێرزه‌وییه‌وه. 6.نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پاشه‌ڕۆ نه‌وتییه‌کان بڕژێنرێته ناو سیسته‌مى ئاوه‌رۆى شاره‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت له‌خه‌زانى تایبه‌تدا کۆبکرێته‌وه و له‌شوێنى تایبه‌تدا هه‌ڵبگیرێت پاشان به‌کاربهێنرێته‌وه. 7.پێشنیار ده‌که‌ین که‌خه‌زانى سووته‌مه‌نى له‌م ناوچه مه‌ترسیدارانه‌دا دانه‌نرێت: * له‌دوورى (250)م له‌کانى و کارێزو بیرى ئاوه‌وه. *له‌دورى (500)م له‌هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاوه‌وه.
