هاوڵاتى دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هێزێکى چه‌کدار له‌شارى سلێمانى هه‌ڵده‌کوتنه‌سه‌ر چێشتخانه‌یه‌ک و خاوه‌نه‌که‌ى ده‌ڵێت "ئه‌و هێزه فه‌رمى نه‌بون و سکاڵاى یاساییمان تۆمارکردوه". دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 22ى تشرینى دووه‌مى 2020، خاوه‌نى چێشتخانه‌ى وه‌ستا کامه‌ران له‌شارى سلێمانى له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: "کاتژمێر 1:30 خوله‌کى دوانیوه‌ڕۆى هێزێکى نافه‌رمى له‌ناو چێشتخانه هێرشیانکرده‌سه‌رمان، ئێمه نازانین ئه‌و هێزه ئامانجیان چییه و هیچ شتێکیان پێ نه‌وتین". ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌وان ماوه‌ى 9 ساڵه له گه‌ڕه‌کى عه‌قارى شارى سلێمانى کارى چێشتخانه ده‌که‌ن و تائێستا هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌بوه، وتیشى:"ماوه‌ى رابردو له‌و شوێنه‌ى ئێمه تێیدا کرێچى بوین له‌گه‌ڵ خاوه‌نى بیناکه بووه‌ته ناکۆکیمان و هه‌ڕه‌شه‌ى لێکردوین، دواى ئه‌وه‌ى به یاسایى ئێمه شوێنه‌که‌مان بۆچۆڵکردوه و سکاڵاشمان له‌سه‌ر روداوه‌که‌ى ئه‌مڕۆ تۆمارکردوه". هاوکات، خاوه‌نى چێشتخانه‌ى وه‌ستا کامه‌ران باسى له‌وه‌شکرد، "پێشوتر ئێمه سوڵحمان کردوه و له‌لایه‌ن پارێزه‌رى هه‌ردولامان کێشه‌که له‌دادگا هه‌نگاوى یاسایى خۆى وه‌رده‌گرێت، بۆیه داوا له بڕیاربه‌ده‌ستانى ئه‌م شاره ده‌که‌ین پارێزگارى له گیانى خه‌ڵک بکه‌ن". له‌م لینکه‌دا ڤیدیۆکه ببینه:
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا شێوازى گفتوگۆکردنى به‌رامبه‌ر یه‌کێتى ئه‌وروپا گۆڕیوه ئه‌وه‌ش پاش نزیکبونه‌وه‌ى یه‌کێتییه‌که بۆ سزادانى ئه‌نقه‌ره. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 22ى تشرینى دووه‌مى 2020، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا ڕایگه‌یاند:" هیوادارم ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به‌ڵێنه‌کانى به‌وه‌فابێت و هه‌نگاو دژى تورکیا نه‌نێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" جگه له‌ئه‌وروپا خۆمان له هیچ شوێنێکى دیکه‌ى جیهان نابینینه‌وه، ده‌مانه‌وێت ئاینده‌یه‌کى هاوبه‌ش بنیاتبنێین". مانگى داهاتوو یه‌کێتى ئه‌وروپا کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نساش چه‌ند جارێک هۆشدارییانداوه‌ته ئه‌نقه‌ره له‌سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ریدا.
هاوڵاتى گه‌ریلا تیڤى ڤیدیۆى چالاکیى ڕۆژى ١ى ئه‌م مانگه‌ى هێزه‌کانى گه‌ریلاى له ناوچه‌ى خانتورى هه‌فتانین له دژى سوپاى تورکیا بڵاوکرده‌وه‌و له‌و چالاکییه‌دا شه‌ش سه‌رباز کوژراون. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 2ى تشرینى دووه‌مى 2020، ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه، ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه کاوه که هێزه‌کانیان له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕیى "جه‌نگى هه‌فتانین" دا ڕۆژى ١ى ئه‌م مانگه له کاتژمێر ١١:٠٠ى پێش نیوه‌ڕۆدا له سه‌ر شاخى خاچ له ناوچه‌ى خانتورى هه‌فتانین"به چه‌کى تایبه‌ت له دژى داگیرکه‌ران چالاکییان ئه‌نجامدا، کاتێک پێنج سه‌ربازى داگیرکه‌ر پێکه‌وه له لاى حه‌فاره‌یه‌کى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر کۆبوونه‌وه لێیاندرا، له ئه‌نجامى ئه‌و چالاکییه‌دا حه‌فاره‌که‌ى سوپاى تورک به ته‌واوى تێکشکا و شۆفێرى حه‌فاره‌که و فه‌رمانده‌یه‌کى ئه‌و بنکه سه‌ربازیییه و به گشتى شه‌ش داگیرکه‌ر سزا دران". له‌م لینکه‌دا ڤیدیۆکه ببینه:
هاوڵاتى ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئاشکراى ده‌کات که وه‌فدێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا چووه‌ته ڕۆژئاڤاى کوردستان‌و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات کۆبۆته‌وه‌و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ى ئاشکراده‌کات. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 22ى تشرینى دووه‌مى 2020، ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئاشکرایکردوه، دوێنێ شه‌ممه له‌بنکه‌ى سه‌ربازیى کێڵگه‌ى نه‌وتیى عومه‌ر له‌گونده‌وارى دێره‌زورى ڕۆژهه‌ڵات، نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیى دژ به‌داعش له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده)و فه‌رمانده‌کانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازییو مه‌ده‌نى دێره‌زور کۆبونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ، ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه گفتوگۆ له‌باره‌ى دوا پێشهاته‌کانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر‌و چۆنێتى پشتیوانیکردنى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابورى ناوچه‌که کراوه. هاوکات، ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که هه‌ردوو لایه‌نى ئه‌مریکیو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیى جه‌ختیانکردۆته‌وه که به‌رده‌وامده‌بن له‌پشتیوانیکردنى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات له‌ڕوى سه‌ربازییو لۆجستیی و به پاڵپشتى ئه‌نجومه‌نى مه‌ده‌نیى دێره‌زور. دوپاتکردنه‌وه‌ى پاڵپشتى ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیى دژ به‌داعش بۆ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات دواى ئه‌و هه‌واڵانه دێت که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌میدیاکانى نزیک له‌ڕژێمى سوریا بڵاوکرایه‌وه، گوایه ئه‌مریکا وه‌ک به‌شێک له‌هه‌وڵه‌کانى بۆ پاشه‌کشه‌کردن له‌ناوچه‌که، کاروانێکى سه‌ربازیى که له ٥٠ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازیى پێکهاتوه له‌ڕۆژئاواى کوردستانه‌وه به‌ره‌و هه‌رێمى کوردستان کێشاوه‌ته‌وه.
هاوڵاتى بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، مسته‌فا کازمى له‌سه‌ر ناردنى 320 ملیار دیناره‌که سووره و له پێنج رۆژى داهاتوودا پاره‌که ده‌گاته هه‌رێمى کوردستان. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 22ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یاند:" واده‌ى ناردنى 320 ملیار دیناره‌که بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان له به‌غداوه، دواى دابه‌شکردنى مووچه‌یه له عێراق، ئه‌وه‌ش که‌متر له پێنج رۆژى ماوه و بڕیاره دواى ئه‌وه ده‌ستبه‌جێ پاره‌که‌ى هه‌رێمى کوردستانیش بنێردرێت". هه‌روه‌ها بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که به‌پێى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌نێوان وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و عێراقدا کراوه، ده‌بێت عێراق تا سه‌رى ساڵ مانگانه 320 ملیار دینار بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان بنێرێت، به‌ڵام تێپه‌ڕاندنى یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى بودجه‌ى ٢٠٢٠ کێشه‌ى بۆ رێککه‌وتنه‌که دروست کردووه، ده‌شڵێت:"له‌دواى ئه‌م مانگه‌وه ده‌بێت هه‌ولێر دیسان وه‌فد بنێرێته‌وه بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى نه‌وتى سۆمۆ و وه‌زاره‌تى دارایی".
هاوڵاتى ده‌زگاى ڕوانگه و ڕه‌خنه‌ى نزیک مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى له‌باره‌ى سڕکردنى مه‌لا به‌ختیار په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه. له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیدا مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى به‌هۆى ده‌رکردنى کتێبى(له جیاتى بیره‌وه‌رى) بۆ ماوه‌ى سێ مانگ له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تییه‌وه یڕکراوه‌و هه‌ریه‌که له قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و رێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مان ئینزار(ئاگادار کردنه‌وه)یان پێدراوه به‌هۆى به‌شدارى کردنیان له کۆبونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که تایبه‌ت به پرسى کورتهێنانى دارایى(یاساى قه‌رز) ده‌قى په‌یامه‌که‌ى ڕوانگه و ڕه‌خنه: ڕێکه‌وتێکى جوانه ٢١/١١/١٩٧٦ شیهاب و هاوڕێکانى شه‌هید ده‌کرێن مه‌لا به‌ختیار و هاوڕێکانى به ده‌ستى خۆیان ده‌ینێژن به ده‌ستى خۆیشیان تۆڵه‌یان ده‌که‌نه‌وه و ته‌قه له محافزى سلێمانى ده‌که‌ن له ٢١/١١/٢٠٢٠ یش سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى بڕیارى سڕکردن بۆ مه‌لا به‌ختیار ده‌رده‌که‌ن ئه‌مه خه‌ڵاتى حزبایه‌تى یه خه‌ڵاتى جیاوازى یه خه‌لاتى بازرگانى نه‌کردنه
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ هاوڵاتى ئاشکراى کرد به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق ته‌داخولى کردووه‌و ئه‌م هه‌فته‌یه مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران 320 ملیار دیناره‌که ده‌نێرێت. مه‌ریوان نادر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق ته‌داخولى کردووه‌و رۆڵى هه‌بووه‌و ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌سه‌ور ده‌که‌ین مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌م 320 ملیار دیناره‌که ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکات". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد به‌پێى رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵى عێراق، که له 15ى ئاب ئه‌نجامدراوه، به‌غدا بۆ ماوه‌ى سێ مانگ مانگانه 320 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌کات له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان، به‌ڵام هێشتا به‌غدا 320 ملیار دینارى مانگى 10ى نه‌ناردووه"چاوه‌روان ده‌کرێت مسته‌فا کازمى بینێرێتو ده‌ڵێت ناردنى ئه‌و پاره‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ى یاساى کورتهێنانى دارایى بووه". په‌رله‌مانى عێراق یاساى کورتهێنانى دارایى(یاساى قه‌رز) واژۆ کرد و له برگه‌ى حه‌وته‌مدا هاتووه ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت راده‌ستى کۆمپانیاى سۆمۆ بکات و له‌سه‌ر بڕى نه‌وته‌که رێککه‌وتن بکرێت، ئه‌گه‌ر نه‌وت نه‌نێردرێت هیچ بودجه‌یه‌ک بۆ هه‌رێم نانێردرێت. په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کێتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه تا ئێستا دیار نییه چ کاتێک وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌که‌ن و گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕگه‌ى حه‌وته‌مى یاساى کورتهێنانى دارایى ده‌که‌ن، وتیشى:" ئه‌گه‌ر وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا نه‌کات و گفتوگۆکان ده‌ستپێنه‌که‌ن، نابێت چاوه‌رێى ناردنى پاره‌ى دیکه بکرێت له‌لایه‌ن به‌غداوه، چونکه یاساى کورتهێنانى دارایى ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت". هه‌رچه‌نده چه‌ندین جار حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یى نیشانداوه بۆ ته‌سلیم کردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌رێم به کۆمپانیاى به‌بازارکردنى عێراق(سۆمۆ)، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕه نه‌وتێکیان ته‌سلیمى حکومه‌تى عێراق نه‌کردووه‌و ئه‌وه‌ش کێشه‌ى بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان دروست کردووه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا رایگه‌یاند، بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى گه‌شتکردنى بۆ وڵاته‌که‌یان، به‌سه‌ر 25 به‌رپرسى به‌ریتانیادا سه‌پاند. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ده‌روه‌ى روسیا له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئه‌م بڕیاره وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌که، له‌به‌رامبه‌ر سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانى روسیادا له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه، به‌تۆمه‌تى پێشێلکردنى مافه‌کانى مرۆڤ. رۆژى 6ى ته‌مووزى ئه‌مساڵ په‌رله‌مانى به‌ریتانیا سزاى به‌سه‌ر 25 به‌رپرسى روسیادا سه‌پاند، به‌تۆمه‌تى تێوه‌گلانیان له‌که‌یسى ئه‌شکه‌نجه‌دان و دواتریش کوشتنى پارێزه‌ر "سێرگى ماگنیستکی". سێرگى ماگنیستکی، له‌ساڵى 1972 له‌دایکبووه، راوێژکارى باج بووه له‌روسیا، به‌تۆمه‌تى دزینى پارچه که‌له‌پوورى هونه‌رى Hermitag له مۆزه‌خانه‌ى گشتى سانتپترسبۆرگ، حکومه‌تى روسیا له‌مانگى تشرینى دووه‌مى 2008دا زیندانى کرد. دواى به‌سه‌ربردنى ساڵێک له‌به‌ندیخانه و پێش حه‌وت رۆژ له ئازادبوونى گیانى له‌ده‌ستدا، له‌رووداوى گیانله‌ده‌ستدانه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانى روسیا به ئه‌شکه‌نجه‌دانى و کوشتنى تۆمه‌تبار ده‌کرێن.
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى جێبه‌جێکار له باکوور و رۆژهه‌ڵاتى سووریا قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى له رۆژئاڤاى کوردستان و ته‌واوى ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌مى 2020، له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى ته‌واوه‌تى له ناوچه‌کانى (حه‌سه‌که، قامشلۆ، ته‌بقه و ره‌ققه) بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ راگه‌یه‌ندرا و بڕیاره‌که له رۆژى پێنجشه‌ممه 26ى ئه‌م مانگه‌وه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردن و تا 5ى مانگى داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو له ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌که‌دا ته‌واوى ناوه‌نده‌کانى خوێندن و باخچه‌ى ساوایان له سه‌رجه‌م ناوچه‌کانى ئیداره‌ى خۆسه‌ر داده‌خرێن و جووڵه‌ى پاس و ئۆتۆمبیله‌کانیش بۆ ناوچه‌کانى ئیداره‌ى خۆسه‌ر و به پێچه‌وانه‌شه‌وه راده‌گیرێت، ته‌نیا ئاڵوگۆڕى بازرگانى ده‌مێنێت. هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که سه‌رجه‌م فه‌رمانگه فه‌رمییه‌کان له‌و ناوچانه داده‌خرێن، ته‌نیا ژماره‌یه‌کى دیاریکراوى فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌کان نه‌بن " له ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆدا ته‌واوى بینایه‌ى فه‌رمانگه و ناوه‌نده‌کانى خوێندن پاکڕشێن "تعقیم" ده‌کرێن. به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر باسى ئه‌وه‌شیان کردووه که ئه‌رکى دامه‌زراوه میدیاییه‌کانه رێنمایى و هۆشیارى له‌ناو هاووڵاتیان بڵاوبکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى پابه‌ندى رێنماییه خۆپارێزییه‌کان و دوورى کۆمه‌ڵایه‌تى بن، تا ئه‌و کاته‌ى له په‌تاى کۆرۆنا رزگار ده‌بن. بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ نه‌خۆشخانه و نانه‌واخانه‌کان ناگرێته‌وه، هه‌رچى ده‌رمانخانه‌کانیشه کاره‌کانیان به‌پێى خشته‌یه‌ک رێکده‌خرێن، که له‌لایه‌ن ده‌سته و لیژنه ته‌ندروستییه‌کان و یه‌کێتى ده‌رمانسازانه‌وه به‌شێوه‌ى نۆره بۆیان دیارى ده‌کرێت. به‌رێوه‌به‌رێتى خۆسه‌ر جه‌ختله‌وه‌ده‌که‌نه‌وه که ئاسانکارى بۆ جووتیاران و دابه‌شکردنى مادده قڕکه‌ره‌کان بۆ کێڵگه‌کانیان ده‌کرێت و پێویسته هێزه ئه‌منییه‌کانیش رێکاره‌کانى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ وه‌ک چۆن له بڕیاره‌که‌دا هاتووه، جێبه‌جێ بکه‌ن.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به کۆرۆنا بڵاوکرده‌وه و که ژماره‌ى تووشبووان که‌مبووه‌ته‌وه بۆ 361 که‌س و 20 دیکه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 371 که‌سیش چاکبونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌روو که له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا، چوار هه‌زارو 688 پشکنین له هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامدراوه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایى له میرى نوێى ئێزدییه‌کان کرد و رایگه‌یاند:"هیوادارین ببیته چه‌ترى کۆکه‌ره‌وه‌ى ته‌واوى ئێزدییان". ئه‌مڕۆ شه‌ممه21ى تشرینى دووه‌مى2020، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بابه شێخى ئێزدییان، پیرۆزبایى ده‌ستبه‌کاربوونى کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى له ئه‌رکه‌که‌یدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها "هه‌موو پشتگیرییه‌کى بۆ ئێزدییان دووپاتکرده‌وه." هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یێندراوێکى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که"ئه‌رکى به‌ڕێز بابه شێخ، ئه‌رکێکى رۆحیى ئایینییه و نابێت هیچ کاریگه‌رییه‌کى سیاسى به‌سه‌ر به‌ڕێزیان و ئه‌رکه ئایینییه‌که‌یه‌وه هه‌بێت". هاوکات سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، "هیواى خواست که ببێته چه‌ترى کۆکه‌ره‌وه‌ى ته‌واوى ئێزدییان و بتوانێت سه‌رکه‌وتووانه رۆڵى خۆى له ته‌بایى و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردنى نێوان پێکهاته‌کانى کوردستان و عێراق بگێڕێت." هه‌ر به‌پێى راگه‌یێندراوه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان،"بابه شێخ سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ پیرۆزبایى و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕى و داوای‌کرد سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکایه‌یه‌تیى هه‌رێمى کوردستان و ته‌واوى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان له هه‌رێمى کوردستان له هاوکارى و پشتگیریى ئێزدییان به‌رده‌وام بن". رۆژى 14 ئه‌م مانگه 2020، له کۆبوونه‌وه‌ى میر و جڤاتى رووحانیى کوردانى ئێزدى شێخ عه‌لى ئیلیاس وه‌کو بابه شێخى ئێزدییان دیارى کرا.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق، کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکاى پشتڕاست کرده‌وه و رایگه‌یاند:" ئه‌مه به‌پێى رێککه‌وتنى نێوان به‌غدا و واشنتنه‌و له‌قۆناغى یه‌که‌مدا 500 سه‌ربازى ئه‌مریکى له‌عێراق ده‌کشێنه‌وه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌مى 2020، لیوا ته‌حسن خه‌فاجى، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق رایگه‌یاند:" کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا ده‌ستپێکرد و له قۆناغى یه‌که‌مدا 500 سه‌ربازى ئه‌مه‌ریکا عێراق جێده‌هێڵن، ئه‌مه‌ش به‌پێى رێککه‌وتنى نێوان به‌غدا و واشنتن جێبه‌جێ ده‌کرێت". هه‌روه‌ها خه‌فاجى باسى له‌وه‌شکرد به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى له‌لایه‌ن عێراق و ئه‌مریکا دانراوه، کشانه‌وه‌ى هێزه‌کان زۆرى پێناچێت و له‌ماوه‌یه‌کى کورت‌دا کۆتایى پێ دێت. ئه‌مه له‌کاتێکدایه پێشتر وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا له چوار رۆژى رابردوودا رایگه‌یاندبوو پێش ته‌واوبوونى ماوه‌ى سه‌رۆکایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌مه‌ریکا دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز له ئه‌فغانستان و 500 سه‌رباز له عێراق ده‌کشێنێته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگریى هۆڵه‌ندا ئاشکرایکرد، نزیکه‌ى 150 سه‌رباز ده‌نێرێته هه‌رێمى کوردستان و له فرۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر جێگیر ده‌کرێن. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌مى 2020، وه‌زاره‌ته‌که له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاندوه، 100 بۆ 150 سه‌رباز ده‌نێرێته هه‌رێمى کوردستان بۆ پاراستنى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه دواى راهێنانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، هاوپه‌یمانێتیى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ده‌ست ده‌کات به پێشکه‌شکردنى راوێژ به ده‌سه‌ڵاتدارانى سه‌ربازیى هه‌رێمى کوردستان. هاوکات، ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که ئه‌و ئه‌رکه له‌ژێر سه‌رکردایه‌تیى هۆڵه‌ندا ده‌بێت و ئامانج لێى ئه‌وه‌یه عێراق بتوانێت له شه‌ڕى دژى داعشدا خۆى بپارێزێت.
هاوڵاتى جێگرى پێشوى سه‌رۆکوه‌زیرانى تورکیا که به هاوپه‌یمانێکى نزیکى ئه‌ردۆغان داده‌نرێت داواى ئازادکردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌کات. بوڵنت ئارنج جێگرى پێشووى سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ میدیاکانى وڵاته‌که‌ى رایگه‌یاند:" دژى درێژکردنه‌وه‌ى زیندانیکردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لانم و نابێت ده‌ستگیرکردنه‌که‌ى بکرێته سزادان". ئه‌م وتانه‌ى بوڵنت ئارنج، ئه‌ندامى بۆردى باڵاى راوێژکارى ئه‌ردۆغان پاش هه‌فته‌یه‌ک دێت له وته‌کانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته، که تێیدا به‌ڵێنى به په‌رله‌ماندا چاکسازیى دادوه‌ریى بکاته ئه‌وله‌یه‌تى کاره‌کانیى بۆ ساڵى داهاتوو. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش زیاتر له چوار ساڵه به تۆمه‌تى هاندانى خۆپیشاندان دژى هێرشى تورکیا بۆسه‌ر کۆبانى ده‌ستگیرکراوه، پێشتر دادگا پێشتر فه‌رمانى ئازادکردنى بۆ ده‌رکردووه، به‌ڵام ئازادنه‌کراوه. هه‌روه‌ها چه‌ند جارێک یه‌کێتى ئه‌وورپا داواى ئازادکردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشى له به‌رپرسانى تورکیا کردووه، به‌ڵام تورکیا تا ئێستا وه‌ڵامى ئه‌رێنى نه‌داوه‌ته‌وه به ئه‌وروپا.
هاوڵاتى خه‌بات عه‌بدوڵا نوسه‌رو رووناک‌بیر، له یادى شه‌هیدانى یه‌کێتیدا دوو دۆکیومێنت بڵاوده‌کاته‌وه که له‌سه‌رده‌مى رژێمى به‌عسدا ئه‌و لیژنانه‌ى کورده‌کانیان له‌سێداره‌داوه‌و ته‌مه‌نیان گۆڕیووین له‌سه‌رده‌مى پارێزگارى ئه‌وکاتى سلێمانى جه‌عفه‌ر عه‌بدولکه‌ریم به‌رزنجی بریارى گوله‌بارانکردنى کوردیان داوه. ده‌قى نوسینه‌که‌ى خه‌بات عه‌بدوڵا: دوو دۆکیومێنت و دنیایەک پرسیار! (بێگومان لە یادی شەهیدانی یەکێتیدا) دۆکیومێنتی یەکەم: پاش ئەوەی لیژنەی ئەمنیی بەعس لە سلێمانی بە سەرۆکایەتی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی جەعفەر عەبدولکەریم بەرزنجی، بڕیاری گوللەبارانکردنی ئارام حەمە کەریم، سەردار عوسمان و هیوا فایەق لە ڕۆژی ١٩٨٥/١٢/١٧ لەبەردەم ئامادەیی ڕۆشنبیری سلێمانی و بەبەرچاوی خەڵکەوە دەدات و لاشەکانیان لەڕێی شارەوانییەوە و دوور لە چاوی کەسوکارەکانیان هەر یەکەیان لە گۆڕستانێک گۆڕغەریب دەکات، هەمان لیژنەی ئەمنی خانووەکانیان دەڕوخێنن و خێزانەکانیان دەستبەسەر دەکەن. پاشان لەڕێی لیژنەیەکی (عەقاراتی دەولە) لە سلێمانی، بڕیاری بەتاڵانبردنی ماڵەکانیان و فرۆشتنی کەلوپەلەکانیان لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، دەدەن. زۆربەی ئەندامانی لیژنەکە بەداخەوە کورد بوون. (بڕوانە دۆکیومێنتی ژمارە ١: نموونەیەک لە فەرمانی لیژنەی بەتاڵانبردن). دۆکیومێنتی دووەم: بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەوانەی تەمەنیان خوار هەژدە ساڵ بووە، داودەزگە ئەمنییەکانی بەعس لە سلێمانی لەڕێی لیژنەی تەندروستییەوە و بەناوی ڕاستکردنەوەی تەمەن، پەنایان بردۆتە بەر گەورەکردنی تەمەنی زۆرێک لەو گیراوانەی تەمەنیان هەژدە بەهاری تێنەپەڕاندبوو . زۆربەی ئەندامانی لیژنە تەندروستییەکە بەداخەوە کورد بوون. (بڕوانە دۆکیومێنتی ژمارە ٢). دەربارەی دۆکیومێنتی یەکەم: پاش ڕوخانی فاشیزمی بەعسی و هەڵاتنی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی (ئەم جارەیان) لە بەغداوە بۆ سلێمانی، کەسوکاری شەهیدانی ئامادەیی ڕۆشنبیری سلێمانی لەڕێی دادگاوە سکاڵایان لەسەر ناوبراو تۆمارکرد. بەڵام لەبەرئەوەی بەقسەی کەسوکاری شەهیدەکان ناوبراو لە ماڵی یەکێک لە بەرپرسە دەستڕۆیشتووەکانی یەکێتی داڵدە درابوو، دادوەرە بەڕێزەکە دەستبەرداری بەدواداچوونی کەیسەکە بوو، دواتریش پارێزگاری تاوانبار دەرباز کرا و بەرەو دەرەوەی عێراق بۆ دواجار هەڵات. (بڕوانە سکاڵای کەسوکاری شەهیدانی ئامادەیی ڕۆشنبیری سلێمانی). دەربارەی دۆکیومێنتی دووەم: دایکی یەکێک لەو شەهیدانەی کە تەمەنی کوڕەکەی بەمەبەستی لەسێدارەدان گەورە کراوە، سکاڵای لەو دکتۆرە کوردانە کردووە کە لیژنە بوون و تەمەنی کوڕەکەیان بەمەبەستی لەسێدارەدانی، ساڵێک بۆ گەورە کردووە. هەروەها سکاڵاشی لەو لیژنەیە کردووە کە پاش ئەو کارەساتەی بەسەریدا هاتووە و جگەرگۆشەکەی لەدەست داوە، ماڵەکەشیان بەتاڵان بردوون. (بڕوانە سکاڵای دایکی شەهیدەکە). بۆ زانین: بەشێک لە ناوی ئەو کەسانەی لیژنە بوون و ناویان لەسەر دۆکیومێنتەکان هاتوون، سڕیومنەتەوە. ئەوانە حاڵی حازر بەشێکیان پۆستیان هەیە، بەشێکیان پارە، یاخود لە هەردووکیان بەهرەمەندن.
