هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌شدارى له مه‌راسیمى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى کۆچکردوى هه‌ولێر کرد و رایگه‌یاند:" د. فرسه‌ت سۆفى که‌م ژیا به‌ڵام ژیانێکى پێ له‌کارو به‌رهه‌مى هه‌بو و نمونه‌ى به‌رپرسى کارزان، دڵسۆز و نیشتیمانپه‌روه‌ر بوو، کارى بۆ نه‌هێشتنى که‌موکوڕییه‌کانى حکومڕانى ده‌کرد". نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له وتارێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، د. فرسه‌ت سۆفى له‌ماوه‌ى کارکردنیدا وه‌ک پارێزگارى هه‌ولێر و له ئه‌رکه‌کانى پێشوشیدا کارى بۆ نه‌هێشتنى که‌موکوڕییه‌کانى حکومڕانى ده‌کرد و به‌وه‌ش سه‌رنجى به‌شێکى زۆرى خه‌ڵکى به‌لاى خۆیدا راکێشابو و ته‌واو خه‌ڵکى له‌کاره‌کانى رازیبون. هه‌روه‌ها سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان باسى له‌وه‌شکرد، فرسه‌ت سۆفى به تێکه‌ڵبونى له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا، ببوه خۆشه‌ویستى هه‌موان و کاتێکیش له په‌رله‌مانى کوردستان بو ببوه جێگه‌ى متمانه‌ى زیاترى خه‌ڵک. هاوکات، نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له‌ماوه‌ى رابردوشدا هه‌مو هه‌وڵى بۆ ئه‌وه‌ى بو گرژى له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا نه‌هێڵێت، بۆیه ناوبراو به‌چیرۆکى سه‌رکه‌وتوى ژیانی، وێنه‌یه‌کى جوانى به‌جێهێشت. دوێنێ چوارشه‌ممه فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى هه‌ولێر له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى وڵاتى تورکیا کۆچى دواییکرد، دواى مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر له‌ژێر چاره‌سه‌ریدا به‌هۆى تووشبوونى به ڤایرۆسى کۆرۆنا و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ته‌رمه‌که‌ى گه‌رێندرایه‌وه هه‌ولێر.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، ته‌رمى فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى هه‌ولێر گه‌ڕێنرایه‌وه هه‌رێمى کوردستان و له رێوڕسمێکدا له شارى هه‌ولێر به‌خاکده‌سپێردرێت. هه‌روه‌ها له رێوڕه‌سمکه‌دا، که له فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکى هه‌رێم و سه‌رۆکى په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانى لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌شدارن. رۆژى ٢٠ى مانگى ١٠ى ئه‌مساڵدا، نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاند، فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر توشى کۆرۆنا بووه، هاوکات، رۆژى سێى ئه‌م مانگه به‌هۆى ناجێگیرى دۆخى ته‌ندروستییه‌وه ره‌وانه‌ى تورکیا کرا. دواى مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر له‌ژێر چاودێرى پزیشکیدا، دوێنێ چوارشه‌ممه، فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى هه‌ولێر له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى وڵاتى تورکیا کۆچى دواییکرد ژیاننامه‌ى فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى هه‌ولێر: له ساڵى ١٩٧٨ له قه‌زاى چۆمان له‌دایکبووه، مانگى ٩ى ساڵى رابردوو بووه پارێزگارى هه‌ولێر. - دکتۆراى له یاساى گشتى هه‌یه - مامۆستاى زانکۆى پۆله‌ته‌کنیکى هه‌ولێر بوو - ئه‌ندامى خوولى چواره‌مى په‌رله‌مانى کوردستان بوو - ئه‌ندامى ده‌سته‌ى راوێژکاریى یاسایى له سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان بوو - ئه‌ندامى لیژنه‌ى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى کوردستان بوو - ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى چاکسازى بوو -سه‌رۆکى لیژنه‌ى کاتیى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان بوو
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ته‌رمى فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه هه‌رێمى کوردستان و له رێوڕسمێکدا به خاکده‌سپێردرێت. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، سه‌رۆکى په‌رله‌مان، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و لایه‌نه سیاسییه‌کان، مه‌راسیمى هێنانه‌وه‌ى ته‌رمى فرسه‌ت سۆفى له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له شارى هه‌ولێر به خاک ده‌سپێردرێت و چاوه‌روان ده‌کرێت کاتژمێر 11ى پێشنیوه‌رۆ بگاته فرۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر. فرسه‌ت سۆفی، 41ـه‌مین پارێزگارى هه‌ولێر بوو، دواى 30 رۆژ له تووشبوونى به ڤایرۆسى کۆرۆنا، دوێنێ 18/11/2020 له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى ئه‌نقه‌ره گیانى له‌ده‌ستدا.
هاوڵاتى نانسى پیلۆسی، به زۆرینه‌ى ده‌نگى دیموکراته‌کان بۆ دوو ساڵى دیکه به سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا هه‌ڵبژێردرایه‌وه. پڕۆسه‌ى ده‌نگدان به‌شێکى ماوه که له کانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام، چونکه دیموکراته‌کان له 435 کورسییه‌که‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران زۆرینه‌ن و 221 کورسیان هه‌یه، ئه‌گه‌رى زۆره له پڕۆسه‌ى دووه‌میش بیبه‌نه‌وه. نانسى پیلۆسی ته‌مه‌ن 80 ساڵ که‌سێکى دژه تره‌مپه، له ماوه‌ى چوار ساڵى سه‌رۆکایه‌تیى تره‌مپدا به‌ریه‌ککه‌وتنى زۆریان له‌گه‌ڵ یه‌کدا هه‌بووه‌و پێش ده‌ستپێکردنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا به تره‌مپى وت:" پیاوبه‌و ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن قبوڵ بکه". نانسى پیلۆسی، ناوى ته‌واوى نانسى پاتریسیا دى ئه‌لیساندرۆیه. له 26ى ئادارى 1940 له ماریلاند له‌دایکبووه و دایکى پێنج منداڵه‌و بۆ جارى سێیه‌مه به سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکى حکومه‌تى بریتانیا کۆبوه‌وه و پرسى یه‌کگرتنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، ئه‌نجامدانى چاکسازى و به‌رده‌وامى هاوکارى نێوان هه‌ردولا له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا تاتوێ ده‌که‌ن و جه‌ختیش ده‌که‌نه‌وه که له ئه‌نجامدانى چاکسازیدا، پێویسته یه‌کگرتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بکرێته ئه‌رکێکى له‌پێشینه‌یی. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى دووه‌مى 2020، مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ جۆن لۆریمه‌ر، راوێژکارى سیاسى و سه‌ربازى باڵاى حکومه‌تى بریتانیا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ستیڤن هاکى باڵیۆزى بریتانیا له عێراق و تیمێکى سه‌ربازى بریتانى کۆبوه‌وه و سه‌باره‌ت به دوایین پێشهات و گۆرانکارییه سیاسى و سه‌ربازى و ئابوریییه‌کانى ناوچه‌که به گشتى و عێراق و کوردستان به تایبه‌تى گفتوگۆیان له‌باره‌وه کراوه. به‌پێى راگه‌یه‌نراوى کۆبونه‌وه‌که مسته‌فا سه‌ید قادر و ئه‌ندامانى شانده‌که جه‌ختیان له یه‌کگرتنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه کرده‌وه له ئه‌نجامدانى چاکسازى له سه‌رجه‌م هێزه چه‌کداره‌کانى هه‌رێمى کوردستان و که ئه‌م کاره بکرێته ئه‌رکێکى پێشینه‌یی. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه کۆک بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یه‌کریزى لایه‌نه سیاسییه‌کان و یه‌ک هه‌ڵوێستییان سه‌باره‌ت مه‌سه‌له چاره‌نوسازه‌کان یارمه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌دات پله و پایه‌ى له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه پته‌وتر بێت. هاوکات، مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم، رۆڵى بریتانیاى به‌رز نرخاندوه له پشتگیرکردنى هه‌رێمى کوردستان له رۆژانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى داعش و پێشنیارى بۆ شانده‌که کردوه که ئه‌م رۆڵه له ئێستادا فراوانتر بکرێت.
هاوڵاتى کاروانێکى سه‌ربازى ئه‌مریکا له هه‌رێمى کوردستانه‌وه چووه رۆژئاڤاى کوردستان که 25 ئوتومبێلى بارهه‌ڵگر بووه. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 18ى تشرینى 2020، سایتى روسیا توده‌ى بڵاویکرده‌وه که کاروانه‌که‌ى ئه‌مریکا له ده‌روازه‌ى وه‌لیدى سنورییه‌وه و له هه‌رێمى کوردستانه‌وه چوه‌ته ناوچه‌ى رومێڵان له رۆژئاڤاى کوردستان. کاروانه‌که له 25 بارهه‌ڵگر پێکهاتبوون ئۆتۆمبیل و موه‌لیده و که‌لوپه‌لى لۆجستى و چه‌ند تانکه‌رێکى تایبه‌ت به سوته‌مه‌نیى فڕۆکه و ئۆتۆمبیلى گولـله‌نه‌بڕى هه‌ڵگرتبوو. ئه‌مریکا تائێستا سه‌دان بارهه‌ڵگرى له‌رێگه‌ى هه‌رێمى کوردستانه‌وه ره‌وانه‌ى رۆژئاڤاى کوردستان کردووه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا سزاى نوێى به‌سه‌ر چه‌ندین که‌سایه‌تى و قه‌واره‌ى سه‌ربه ئێران‌دا سه‌پاند و یه‌کێک له‌و دامه‌زراوانه سه‌ربه رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامییه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى دووه‌مى 2020، له به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا ئاشکرایکرد سزا نوێیه‌کان دامه‌زراوه‌ى "موسته‌زعیفانى شۆڕشى ئیسلامی"ى گرتوه‌ته‌وه که له‌لایه‌ن عه‌لى خامنه‌ئی، رابه‌رى باڵاى ئێران و مه‌حمود عه‌له‌وی، وه‌زیرى ئاسایش و هه‌واڵگریى ئێرانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. هه‌روه‌ها سه‌ربارى ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ى سه‌ربه خامنه‌ئی، ئیداره‌ى ئه‌مریکا ده‌یان که‌سایه‌تى و قه‌واره‌ى تر‌ى ئێرانى سزا داوه که په‌یوه‌ندییان به که‌رتى کاز و نه‌وت و گواستنه‌وه‌ى ئێرانه‌وه هه‌یه. هاوکات، مایک پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا رایگه‌یاند هه‌ڵمه‌تى ئه‌وپه‌ڕى فشارخستنه‌سه‌ر ئێران ده‌ستیپێکردووه و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت. پۆمپیۆ راشیگه‌یاند:" نابێت واشنتن خۆى بکات به قوربانیى مه‌رامه ئه‌تۆمییه‌کانى ئێران و ناشبێت واز له سزادانى ئێران بهێنێت".
هاوڵاتى وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ڕاوێژکارى باڵاى به‌رگرى به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکورى ئه‌فریقا کۆده‌بێته‌وه و ڕایگه‌یاند:" پێشمه‌رگه به‌شێکه له سیستمى به‌رگرى عێراق و پێویسته شایسته داراییه‌کانى خه‌رج بکرێت". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى 2020، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سێر جۆن لۆریمه‌ر، ڕاوێژکارى باڵاى به‌رگرى به‌ریتانیا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقا دووپاتى کرده‌وه، تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش مه‌ترسییه‌کى ڕاسته‌قینه‌یه، که هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیریى و ئاسایشى ناوچه‌که ده‌کات. به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێکى نووسینگه‌ى وه‌زیرى پێشمه‌رگه، “گفتوگۆ له‌سه‌ر گرنگى هاوکارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و ڕۆڵى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى و هێزه‌کانى به‌ریتانى بوو به‌بایه‌خه‌وه تاوتوێکرا". وه‌زیرى پێشمه‌رگه ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، له‌ئێستادا په‌یوه‌ندى به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقدا هه‌یه و هه‌نگاوى باش چووینه‌ته پێشه‌وه"خاوکردنه‌وه‌ى گرژییه‌کان و له پرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر – به‌غدا پێویستیمان به هاوکاریى به‌ریتانیا له عیراق و هه‌رێمى کوردستاندا شۆرش ئیسماعیل باسى نه‌ناردنى شایسته داراییه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه وه‌ک به‌شێک له سیستمى به‌رگرى عیراق بۆ کرد‌و داواى لێکرد هه‌وڵه‌کانى بخاته‌گه‌ر له‌وپێناوه‌دا. ڕاوێژکارى باڵاى به‌رگرى به‌ریتانیا، که نوێنه‌رى سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیاشه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکورى ئه‌فریقا، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، بۆ سه‌قامگیرى ناوچه‌که و تێکشکانى تیرۆریستان، له هاوکارى و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین. هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که:" به‌وردى چاودێرى و هه‌ماهه‌نگى ده‌که‌ین له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى چاکسازى له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و خواستى ئێمه و هاوپه‌یمانانه، هێزێکى نیشتمانى سه‌ربه‌خۆ، که هه‌مووان له‌ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه کۆبکاته‌وه بونیاد بنێین".
هاوڵاتى ته‌ڤده‌م ناڕه‌زایى نیشانده‌دات له‌چونى وه‌فدێکى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى کوردى سوریا (ئه‌نه‌که‌سه) بۆ تورکیا‌و دیدار‌و کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته، هاوسه‌رۆکى ته‌ڤده‌م ده‌ڵێت:"چاره‌سه‌ر له‌قامیشلۆیه نه‌ک له‌ئه‌نقه‌ره". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى 2020، ئاژانسى فورات بڵاویکرده‌وه که غه‌ریب حه‌سۆ هاوسه‌رۆکى ته‌ڤده‌م ڕایگه‌یاند"چاوپێکه‌وتنى نێوان پارته‌کانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌که‌سه خاوبونه‌ته‌وه". ناوبراو هۆکارى گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌که‌سه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه که "ئه‌نه‌که‌سه چونه‌ته تورکیا‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى تورکیا کردووه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌نه‌که‌سه ئه‌وه قبوڵبکات که چاره‌سه‌ر له‌قامیشلۆیه، نه‌ک له‌ئه‌نقه‌ره". غه‌ریب حه‌سۆ ڕاشیگه‌یاند:"چاوپێکه‌وتنه‌کان بۆ به‌هێزکردنى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى له‌نێوان پارته‌کانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى کورد له‌ڕۆژئاڤا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى کوردى سوریا-ئه‌نه‌که‌سه که له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیان پێ‌کردبوو، به‌هۆى ناڕه‌زایه‌تیه‌کانى ئه‌نه‌که‌سه له‌به‌رامبه‌ر سیستمى په‌روه‌رده به‌زمانى کوردی‌و سیستمى هاوسه‌رۆکایه‌تیو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر، ئاسته‌نگیان بۆ دروستبووه". هاوسه‌رۆکى ته‌ڤده‌م ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که وه‌فدێکى ئه‌نه‌که‌سه هه‌فته‌ى ڕابردوو جارێکى تر له‌ئه‌نقه‌ره بوون له‌گه‌ڵ به‌رپرسه تورکه‌کان دانیشتنى ئه‌نجامداوه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مریکا هه‌نگاوى بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى هێزه‌کانى له عێراق ده‌ستپێکردووه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى دووه‌مى 2020، فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشکراى کرد ئه‌مریکا هه‌نگاوى بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى هێزه‌کانى له‌عێراق ده‌ستپێکردووه. وه‌زیرى کاربه‌رێکه‌رى حکومه‌ته‌که‌ى دۆناڵد تره‌مپ له‌سێ رۆژى رابردوودا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که له عێراق و ئه‌فغانستان به‌شێک له سه‌ربازه‌کانیان که‌مده‌که‌نه‌وه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له عێراق 700 سه‌رباز و له ئه‌فغانستان له‌کۆى پێنج هه‌زار سه‌رباز 2 هه‌زارو 500 سه‌رباز که‌مده‌که‌نه‌وه. کابینه‌که‌ى دۆناڵد تره‌مپ ته‌نها دوو مانگى ماوه‌و دواى سه‌رکه‌وتنى جۆبایدن کاندیدى دیموکراته‌کان، چاوه‌روان ده‌کرێت گۆڕانکارى له‌سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رووبدات.
هاوڵاتى وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، واین مارۆتۆ له‌باره‌ى هێرشه موشه‌کیه‌که‌ى شه‌وى رابردوى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداوه رایگه‌یاند" گرووپه له یاسا ده‌رچووه‌کان برا عێراقییه‌کان ده‌کوژن". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى دووه‌مى 2020، واین مارۆتۆ وته‌بێژى هاوپه‌یمانى دژى داعش له تویتێکدا له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند:" پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى که‌سوکارى قوربانیانى هێرشه‌که‌ى شه‌وى رابردووى به‌غدا ده‌که‌ین، ئه‌مه هێشتا نمونه‌یه‌کى دیکه‌ى گروپه له‌یاسا ده‌رچوه‌کانه بۆ کوشتنى برا عێراقیه‌کانیان". هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ى هاوپه‌یمانى راشیگه‌یاند:"ئه‌و هێرشانه زیان به‌و که‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت که به‌دواى به‌دواى ئاشتیدا ده‌گه‌ڕێن". واین مارۆتۆ به‌ناوى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانیکردنى حکومه‌تى عێراق". دوێنێ شه‌و له کاتى کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌گه‌رى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیراندا له‌به‌غدا چه‌ند کاتۆشایه‌ک ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا کراو له‌ئه‌نجامیشدا منداڵێک گیانى له‌ده‌ستدا و پێنج که‌سى دیکه برینداربوون.
ھاوڵاتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەگەرچی فە‌رسە‌ت سۆفی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بوو، پبەڵام لە دەست هەمووان رۆیشت. ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر لە تورکیا گیانی لەدەستدا دوای مانگێک لە تووشبوونی بە کۆرۆنا. دەقی وتەکانی قوباد تاڵەبانی لەسەر فرسەت سۆفی بە‌ڕێزان كە‌سوكار و بنە‌ماڵە‌ی كۆچكردوو كاك فە‌رسە‌ت سۆفی زۆر بەداخەوە ئەمرۆ خزمەتکارێکی جوان و دڵسۆزی کوردستان و بە تایبەت هەولێرمان لێ رۆیشت. فە‌رسە‌ت سۆفی نەک تەنها کەسێکی کارا و دڵسۆز و خەمخۆر بوو، بەڵکو هاوڕێشم بوو. کەسێک بوو کە بەردەوام بە بێ دەنگی پێکەوە ئاگر و ناکۆکی سیاسیمان ئەکوژاندەوە. هەمیشە پەرۆشی یەکڕیزیی سیاسیی کوردستان بوو. دەستی هەبوو لە هەموو رێککەوتن و هەنگاوەکانی ئەم چەند ساڵەی رابردوو لەپێناو ئارامیی و تەبایی نێوان یەکێتی و پارتی. کەسێک بوو نەدەترسا راستیەکان بە سەرووی خۆی بڵێ، نەشدەترسا هەڵوێستی جوامێرانە بنوێنێت. راستە کاک فە‌رسە‌ت سەرکردایەتی پارتی بوو، پارێزگاری هەولێر بوو، بەڵام تەنها هی هەولێر و پارتی دیموکراتی کوردستان نەبوو، کاک فە‌رسە‌ت، هی هەمووان بوو و لە دەست هەمووان رۆیشت. رۆحی شاد بێت.
هاوڵاتى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌په‌یامێکدا به‌هۆى کۆچى دوایى فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێره‌وه رایگه‌یاند:" زۆر خه‌مبار و دڵته‌نگى کردوم، خه‌ساره‌تێکى گه‌وره‌یه و کوڕێکى خۆمم له‌ده‌ستداوه". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى دووه‌مى 2020، مه‌سعود بارزانى له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند:" هه‌واڵى کۆچى دوایى د. فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر زۆر خه‌مبار و دڵته‌نگى کردم، نمونه‌ى لێهاتویى و دڵسۆزى و ده‌ستپاکی، کادیرێکى نیشتیمانپه‌روه‌ر و چالاک بو که له ماوه‌یه‌کى که‌مدا توانى خۆى بسه‌لمێنێت و جێگه‌ى خۆى له‌ناو دڵى جه‌ماوه‌ردا بکاته‌وه، له‌ده‌ستدانى گه‌نجێکى دڵسۆزى وه‌ک د. فرسه‌ت خه‌ساره‌تێکى گه‌وره‌یه، کوڕێکى خۆم له‌ده‌ستدا". ده‌قى په‌یامه‌که‌ی مه‌سعود بارزانى: به‌ناوى خوداى به‌خشنده و میهره‌بان هه‌واڵى کۆچى دوایى د. فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر زۆر خه‌مبار و دڵته‌نگى کردم. خوالێخۆشبوو د. فرسه‌ت سۆفى نموونه‌ى لێهاتوویى و دڵسۆزى و ده‌ستپاکى و، کادیرێکى نیشتیمانپه‌روه‌ر و چالاک بوو که له ماوه‌یه‌کى که‌مدا توانى خۆى بسه‌لمێنێ و جێگه‌ى خۆى له‌ناو دڵى جه‌ماوه‌ردا بکاته‌وه. له‌ده‌ست دانى گه‌نجێکى دڵسۆزى وه‌ک د. فرسه‌ت خه‌ساره‌تێکى گه‌وره‌یه، کوڕێکى خۆم له‌ده‌ست دا. سه‌ره‌خۆشى له خۆمان و خانه‌واده و که‌سوکارى خوالێخۆشبوو د. فرسه‌ت و هه‌موو هاوکارانى له حکوومه‌ت و پارێزگا و ته‌واوى خه‌ڵکى شارى هه‌ولێر ده‌که‌م و له خوداى گه‌وره داواکارم جێگه‌ى به‌هه‌شت بێت و سه‌بر و ئارامى به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت. انا لله و انا الیه را‌جعون مسعود بارزانی 18ـى تشرینى دووه‌مى 2020
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاشکراى کرد، سبه‌ینێ ته‌رمى فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى کۆچکردووى هه‌ولێر ده‌گاته‌وه پایته‌خت و له فڕۆکه‌خانه مه‌راسیمى هێنانه‌وه‌ى ته‌رمه‌که‌ى به ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌کان سازده‌کرێت. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت: "حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و که‌سوکارى خوالێخۆشبوو و ته‌واوى خه‌ڵکى کوردستان به‌گشتى و پارێزگاى ھه‌ولێر به‌تایبه‌تى ده‌کات". فرسه‌ت سۆفی، 41ـه‌مین پارێزگارى هه‌ولێر دواى 30 رۆژ له تووشبوونى به په‌تاى کۆرۆنا، ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى ئه‌نقه‌ره کۆچى دوایى کرد، هه‌تاوه‌کو له‌هۆش خۆى ببوو، قبوڵى نه‌کردبوو له هه‌ولێر بیبه‌نه ده‌ره‌وه، به‌ڵام دواى بێهۆشبوونى له‌سه‌ر خواستى ئازیزانی، ره‌وانه‌ى تورکیا کرابوو بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بکرێت. ده‌قى پرسه‌نامه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان: به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایى (د. فرسه‌ت سۆفی)، پارێزگارى ھه‌ولێر، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و که‌سوکارى خوالێخۆشبوو و ته‌واوى خه‌ڵکى کوردستان به‌گشتى و پارێزگاى ھه‌ولێر به‌تایبه‌تى ده‌کات. د. فرسه‌ت سۆفى وه‌ک مرۆڤێکى ساده و نیشتمان په‌روه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ى که پۆستى پارێزگارى هه‌ولێرى وه‌رگرتبوو، به به‌رده‌وامى و شه‌ونخوونى کارى ده‌کرد و له‌م ماوه که‌مه‌شدا ده‌ست و په‌نجه‌ى له هه‌موو بواره ئیدارى و خزمه‌تگوزارییه‌کانى ئه‌م پارێزگایه‌دا دیاره. داواکارین له په‌روه‌ردگارى مه‌زن ئارامى به خانه‌واده و که‌سوکارى ببه‌خشێت و رۆحى کۆچکردووش به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بکات. سبه‌ى پێنجشه‌ممه 19ى تشرینى دووه‌مى 2020 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، سه‌رۆکى په‌رله‌مان، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و لایه‌نه سیاسییه‌کان، مه‌راسیمى هێنانه‌وه‌ى ته‌رمى خوالێخۆشبوو له فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له شارى هه‌ولێر به خاک ده‌سپێردرێت. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 2020/11/18
