هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایى له میرى نوێى ئێزدییه‌کان کرد و رایگه‌یاند:"هیوادارین ببیته چه‌ترى کۆکه‌ره‌وه‌ى ته‌واوى ئێزدییان". ئه‌مڕۆ شه‌ممه21ى تشرینى دووه‌مى2020، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بابه شێخى ئێزدییان، پیرۆزبایى ده‌ستبه‌کاربوونى کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى له ئه‌رکه‌که‌یدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها "هه‌موو پشتگیرییه‌کى بۆ ئێزدییان دووپاتکرده‌وه." هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یێندراوێکى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که"ئه‌رکى به‌ڕێز بابه شێخ، ئه‌رکێکى رۆحیى ئایینییه و نابێت هیچ کاریگه‌رییه‌کى سیاسى به‌سه‌ر به‌ڕێزیان و ئه‌رکه ئایینییه‌که‌یه‌وه هه‌بێت". هاوکات سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، "هیواى خواست که ببێته چه‌ترى کۆکه‌ره‌وه‌ى ته‌واوى ئێزدییان و بتوانێت سه‌رکه‌وتووانه رۆڵى خۆى له ته‌بایى و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردنى نێوان پێکهاته‌کانى کوردستان و عێراق بگێڕێت." هه‌ر به‌پێى راگه‌یێندراوه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان،"بابه شێخ سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ پیرۆزبایى و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕى و داوای‌کرد سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکایه‌یه‌تیى هه‌رێمى کوردستان و ته‌واوى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان له هه‌رێمى کوردستان له هاوکارى و پشتگیریى ئێزدییان به‌رده‌وام بن". رۆژى 14 ئه‌م مانگه 2020، له کۆبوونه‌وه‌ى میر و جڤاتى رووحانیى کوردانى ئێزدى شێخ عه‌لى ئیلیاس وه‌کو بابه شێخى ئێزدییان دیارى کرا.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق، کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکاى پشتڕاست کرده‌وه و رایگه‌یاند:" ئه‌مه به‌پێى رێککه‌وتنى نێوان به‌غدا و واشنتنه‌و له‌قۆناغى یه‌که‌مدا 500 سه‌ربازى ئه‌مریکى له‌عێراق ده‌کشێنه‌وه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌مى 2020، لیوا ته‌حسن خه‌فاجى، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق رایگه‌یاند:" کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا ده‌ستپێکرد و له قۆناغى یه‌که‌مدا 500 سه‌ربازى ئه‌مه‌ریکا عێراق جێده‌هێڵن، ئه‌مه‌ش به‌پێى رێککه‌وتنى نێوان به‌غدا و واشنتن جێبه‌جێ ده‌کرێت". هه‌روه‌ها خه‌فاجى باسى له‌وه‌شکرد به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى له‌لایه‌ن عێراق و ئه‌مریکا دانراوه، کشانه‌وه‌ى هێزه‌کان زۆرى پێناچێت و له‌ماوه‌یه‌کى کورت‌دا کۆتایى پێ دێت. ئه‌مه له‌کاتێکدایه پێشتر وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا له چوار رۆژى رابردوودا رایگه‌یاندبوو پێش ته‌واوبوونى ماوه‌ى سه‌رۆکایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌مه‌ریکا دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز له ئه‌فغانستان و 500 سه‌رباز له عێراق ده‌کشێنێته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگریى هۆڵه‌ندا ئاشکرایکرد، نزیکه‌ى 150 سه‌رباز ده‌نێرێته هه‌رێمى کوردستان و له فرۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر جێگیر ده‌کرێن. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌مى 2020، وه‌زاره‌ته‌که له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاندوه، 100 بۆ 150 سه‌رباز ده‌نێرێته هه‌رێمى کوردستان بۆ پاراستنى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه دواى راهێنانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، هاوپه‌یمانێتیى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ده‌ست ده‌کات به پێشکه‌شکردنى راوێژ به ده‌سه‌ڵاتدارانى سه‌ربازیى هه‌رێمى کوردستان. هاوکات، ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که ئه‌و ئه‌رکه له‌ژێر سه‌رکردایه‌تیى هۆڵه‌ندا ده‌بێت و ئامانج لێى ئه‌وه‌یه عێراق بتوانێت له شه‌ڕى دژى داعشدا خۆى بپارێزێت.
هاوڵاتى جێگرى پێشوى سه‌رۆکوه‌زیرانى تورکیا که به هاوپه‌یمانێکى نزیکى ئه‌ردۆغان داده‌نرێت داواى ئازادکردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌کات. بوڵنت ئارنج جێگرى پێشووى سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ میدیاکانى وڵاته‌که‌ى رایگه‌یاند:" دژى درێژکردنه‌وه‌ى زیندانیکردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لانم و نابێت ده‌ستگیرکردنه‌که‌ى بکرێته سزادان". ئه‌م وتانه‌ى بوڵنت ئارنج، ئه‌ندامى بۆردى باڵاى راوێژکارى ئه‌ردۆغان پاش هه‌فته‌یه‌ک دێت له وته‌کانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته، که تێیدا به‌ڵێنى به په‌رله‌ماندا چاکسازیى دادوه‌ریى بکاته ئه‌وله‌یه‌تى کاره‌کانیى بۆ ساڵى داهاتوو. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش زیاتر له چوار ساڵه به تۆمه‌تى هاندانى خۆپیشاندان دژى هێرشى تورکیا بۆسه‌ر کۆبانى ده‌ستگیرکراوه، پێشتر دادگا پێشتر فه‌رمانى ئازادکردنى بۆ ده‌رکردووه، به‌ڵام ئازادنه‌کراوه. هه‌روه‌ها چه‌ند جارێک یه‌کێتى ئه‌وورپا داواى ئازادکردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشى له به‌رپرسانى تورکیا کردووه، به‌ڵام تورکیا تا ئێستا وه‌ڵامى ئه‌رێنى نه‌داوه‌ته‌وه به ئه‌وروپا.
هاوڵاتى خه‌بات عه‌بدوڵا نوسه‌رو رووناک‌بیر، له یادى شه‌هیدانى یه‌کێتیدا دوو دۆکیومێنت بڵاوده‌کاته‌وه که له‌سه‌رده‌مى رژێمى به‌عسدا ئه‌و لیژنانه‌ى کورده‌کانیان له‌سێداره‌داوه‌و ته‌مه‌نیان گۆڕیووین له‌سه‌رده‌مى پارێزگارى ئه‌وکاتى سلێمانى جه‌عفه‌ر عه‌بدولکه‌ریم به‌رزنجی بریارى گوله‌بارانکردنى کوردیان داوه. ده‌قى نوسینه‌که‌ى خه‌بات عه‌بدوڵا: دوو دۆکیومێنت و دنیایەک پرسیار! (بێگومان لە یادی شەهیدانی یەکێتیدا) دۆکیومێنتی یەکەم: پاش ئەوەی لیژنەی ئەمنیی بەعس لە سلێمانی بە سەرۆکایەتی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی جەعفەر عەبدولکەریم بەرزنجی، بڕیاری گوللەبارانکردنی ئارام حەمە کەریم، سەردار عوسمان و هیوا فایەق لە ڕۆژی ١٩٨٥/١٢/١٧ لەبەردەم ئامادەیی ڕۆشنبیری سلێمانی و بەبەرچاوی خەڵکەوە دەدات و لاشەکانیان لەڕێی شارەوانییەوە و دوور لە چاوی کەسوکارەکانیان هەر یەکەیان لە گۆڕستانێک گۆڕغەریب دەکات، هەمان لیژنەی ئەمنی خانووەکانیان دەڕوخێنن و خێزانەکانیان دەستبەسەر دەکەن. پاشان لەڕێی لیژنەیەکی (عەقاراتی دەولە) لە سلێمانی، بڕیاری بەتاڵانبردنی ماڵەکانیان و فرۆشتنی کەلوپەلەکانیان لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، دەدەن. زۆربەی ئەندامانی لیژنەکە بەداخەوە کورد بوون. (بڕوانە دۆکیومێنتی ژمارە ١: نموونەیەک لە فەرمانی لیژنەی بەتاڵانبردن). دۆکیومێنتی دووەم: بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەوانەی تەمەنیان خوار هەژدە ساڵ بووە، داودەزگە ئەمنییەکانی بەعس لە سلێمانی لەڕێی لیژنەی تەندروستییەوە و بەناوی ڕاستکردنەوەی تەمەن، پەنایان بردۆتە بەر گەورەکردنی تەمەنی زۆرێک لەو گیراوانەی تەمەنیان هەژدە بەهاری تێنەپەڕاندبوو . زۆربەی ئەندامانی لیژنە تەندروستییەکە بەداخەوە کورد بوون. (بڕوانە دۆکیومێنتی ژمارە ٢). دەربارەی دۆکیومێنتی یەکەم: پاش ڕوخانی فاشیزمی بەعسی و هەڵاتنی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی (ئەم جارەیان) لە بەغداوە بۆ سلێمانی، کەسوکاری شەهیدانی ئامادەیی ڕۆشنبیری سلێمانی لەڕێی دادگاوە سکاڵایان لەسەر ناوبراو تۆمارکرد. بەڵام لەبەرئەوەی بەقسەی کەسوکاری شەهیدەکان ناوبراو لە ماڵی یەکێک لە بەرپرسە دەستڕۆیشتووەکانی یەکێتی داڵدە درابوو، دادوەرە بەڕێزەکە دەستبەرداری بەدواداچوونی کەیسەکە بوو، دواتریش پارێزگاری تاوانبار دەرباز کرا و بەرەو دەرەوەی عێراق بۆ دواجار هەڵات. (بڕوانە سکاڵای کەسوکاری شەهیدانی ئامادەیی ڕۆشنبیری سلێمانی). دەربارەی دۆکیومێنتی دووەم: دایکی یەکێک لەو شەهیدانەی کە تەمەنی کوڕەکەی بەمەبەستی لەسێدارەدان گەورە کراوە، سکاڵای لەو دکتۆرە کوردانە کردووە کە لیژنە بوون و تەمەنی کوڕەکەیان بەمەبەستی لەسێدارەدانی، ساڵێک بۆ گەورە کردووە. هەروەها سکاڵاشی لەو لیژنەیە کردووە کە پاش ئەو کارەساتەی بەسەریدا هاتووە و جگەرگۆشەکەی لەدەست داوە، ماڵەکەشیان بەتاڵان بردوون. (بڕوانە سکاڵای دایکی شەهیدەکە). بۆ زانین: بەشێک لە ناوی ئەو کەسانەی لیژنە بوون و ناویان لەسەر دۆکیومێنتەکان هاتوون، سڕیومنەتەوە. ئەوانە حاڵی حازر بەشێکیان پۆستیان هەیە، بەشێکیان پارە، یاخود لە هەردووکیان بەهرەمەندن.
هاوڵاتى نوسه‌رێکى کورد و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له وڵاتى دانیمارک، خه‌ڵاتى لۆریاڵى زێڕین به سارا عومه‌ر رۆماننوسى کورد به‌خشرا و وه‌کو خۆى ده‌ڵێت:" ئه‌و خه‌ڵاته به په‌رتوکێک ده‌به‌خشرێت که له ئاستێکى ئه‌ده‌بى به‌رزدا بێت و سه‌رنجى ره‌خنه‌گران و خوێنه‌ران به‌لاى خۆیدا رابکێشێت". سارا عومه‌ر رۆماننوس له فه‌یسبووکى خۆى نوسیویه‌تى: "خۆشحاڵم پێتان رابگه‌یه‌نم، که رێککه‌وتى 18ى ئه‌م مانگه له شارى کۆپنهاگن له وڵاتى دانیمارک خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بى (لۆریاڵى زێڕین)م پێبه‌خشرا". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که ئه‌وه خه‌ڵاتێکى ئه‌ده‌بیى دانیمارکییه، که له ساڵى 1949دا دامه‌زرێندراوه، ھه‌موو ساڵێکیش به یه‌کێک له نوسه‌ره‌کانى هه‌مان وڵات ده‌به‌خشرێت" ئه‌و لیژنه‌یه‌ى بڕیار له‌سه‌ر به‌خشینى خه‌ڵاته‌که ده‌دات پێکھاتوون له ره‌خنه‌گه‌رانى ئه‌ده‌بیى و خاوه‌ن کتێبخانه‌کانى دانیمارک". هاوکات، باسى له‌وه‌شکردووه لیژنه‌که ئه‌و خه‌ڵاته به په‌رتوکێک ده‌به‌خشن، که ئاستێکى ئه‌ده‌بى به‌رزى ھه‌بێت و سه‌رنجى ره‌خنه‌گران و خوێنه‌رانى به‌لاى خۆیدا راکێشابێت. نوسه‌رى براوه که‌سێکه زۆرترین خوێنه‌رى ھه‌بووه و کتێبه‌که به شێوه‌یه‌کى به‌ربڵاو به‌ناو کۆمه‌ڵگادا بڵاوبووه‌ته‌وه. سارا عومه‌ر ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که زۆرێک له نوسه‌ره گه‌وره‌کانى دانیمارک ئه‌و خه‌ڵاته‌یان بردووه‌ته‌وه و ھه‌ر نوسه‌رێکیش ده‌توانێت یه‌کجار له ژیانیدا وه‌ربگرێت. له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى رۆمانه‌کانیشیه‌وه سارا ده‌ڵێت:" ماناى رۆمانه‌کانى له به‌رگریکردندایه له ئازادیى و رێگرتنه له سوکایه‌تى به مرۆڤ، کتێبه‌کانم بۆنى خوێنیان لێدێت، خوێنى ئه‌و ژن و کچانه‌ى رۆژانه به تۆمه‌تى جیاواز ده‌کوژرێن و له‌دواى مردنیشیانه‌وه گۆڕێکیان پێ ڕه‌وا نابینرێت". سارا عومه‌ر یه‌که‌مین نوسه‌رى گه‌نجه که خه‌ڵاتى لۆریاڵى زێڕ‌ینى پێ به‌خشرابێت.
هاوڵاتى دوو لیواى هێزه‌کانى پۆلیسى فیدراڵى عێراق گه‌یشتنه سنورى ناوچه‌ى شنگال له‌سه‌ر بریارى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى تشرینى 2020، ماڵپه‌رى شه‌فه‌ق نیوز بڵاویکرده‌وه که ئه‌و دوو لیوایه‌ى پۆلیسى فیدراڵى عێراق ژماره‌یان دووهه‌زارو 500 پۆلیسه بڵاوه‌یان پێ ده‌کرێت له سنورى شنگال له ناوچه سنورییه‌کانى سوریا. گه‌یشتنى ئه‌و دوو لیوایه‌ى پۆلیسى فیدراڵى عێراق له کاتێکدایه که له سێ رۆژى رابردوودا قاسم ئه‌عره‌جى به‌رپرسى ئاسایشى نیشتمانى و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبونه‌وه‌و جه‌ختیان له جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غدا کرده‌وه له‌سه‌ر دۆخى شه‌نگال، که هه‌ردوولا به هاوبه‌شى له‌روى ئیدارى و ئه‌منیه‌وه ناوچه‌که به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. له دواى گرتنه‌وه‌ى شنگال له‌ده‌ستى داعش، هێزه‌کانى یه‌په‌ژه‌و ئیداره‌ى خۆبه‌رێوه‌به‌رى شه‌نگال، ئه‌و قه‌زایه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. هێزه‌کانى یه‌په‌ژه‌و ئیداره‌ى خۆبه‌رێوه‌به‌رى شه‌نگال بۆ پشتیوانى سه‌ره‌کى گرووپه چه‌کداره‌کانى له شنگال له‌سه‌ر زارى به‌رپرسه‌کانیه‌وه، چه‌ند جارێک دژایه‌تى خۆى بۆ ئه‌و رێککه‌وتنه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان و عێراق نیشانداوه.
هاوڵاتى ڕێکخراوى چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤ -هیومان رایتس وۆچ- ڕاپۆرتێکى بڵاوکردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندووه، به‌پێى بڕیارى ساڵى 2018ى دادگاى مافه‌کانى مرۆڤی ئه‌وروپا، پێویسته حکومه‌تى تورکیا ده‌ستبه‌جێ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى پێشوى پارتى دیموکراتى گه‌لان -هه‌ده‌په- ئازاد بکات. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى تشرینى دووه‌مى 2020، رێکخراوى چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤ -هیومان رایتس وۆچ- له‌ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه به‌وه ده‌دات که "ده‌ستگیرکردنى ده‌میرتاش و هه‌شت ئه‌ندام په‌رله‌مانى تر‌ى پارتى دیموکراتى گه‌لان که به‌شێوه‌یه‌کى دیموکراتیک هه‌ڵبژێردرابون چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌م مانگه‌دا ده‌ستپێکى ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌کانى حکومه‌ت بوو بۆ سه‌ر پارته‌که‌و به‌شێکى فراوانترى هه‌نگاوه سیاسییه‌کانى دادگایى کردنه‌کان و ده‌ستگیرکردنه‌کان بوو که له‌ئه‌نجامى هه‌وڵى کوده‌تاکه‌ى 15 ى 7ى 2016 هاته ئاراوه". هیومان رایتس وۆچ ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که" پێویسته حکومه‌تى تورکیا پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنى نوێنه‌رانى دیکه‌ى هه‌ده‌په‌دا بکات له ناویاندا، هاوسه‌رۆکى پارته‌که فیگان یوکسکداغ، که هێشتا دادگاى مافه‌کانى مرۆڤى ئه‌وروپا بڕیارى له‌سه‌ر دۆسێکه‌ى نه‌داوه." هه‌روه‌ها، هیوو ویله‌مسن به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى ئه‌وروپاو ناوه‌ڕاستى ئاسیاى ڕێکخراوى چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤ ده‌ڵێت:"له‌ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردودا حکومه‌تى تورکیا پرۆسه‌ى یاسایى شێواند‌و به‌لاڕێدا برد له‌پێناو مه‌رامه سیاسییه‌کانى خۆیدا بۆ هێشتنه‌وه‌ى سیاسه‌تمه‌دارانى وه‌کو سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگان یوکسه‌کداغ و نوێنه‌رانى تر‌ى پێشوى هه‌ده‌په له‌زیندان." هاوکات، ئه‌وه‌شى راشیگه‌یاندووه، "حکومه‌تى تورکیا زیندانیکردن‌و ڕێکاره تاوانکاره‌کانى له‌هه‌ڵمه‌تێکى سه‌رکوتکارانه‌دا به‌تایبه‌تى له‌دژى ده‌میرتاش به‌هه‌ڵه به‌کارهێناوه، له‌وانه‌شدا پشتگوێخستنى بڕیارێکى دادگاى مافه‌کانى مرۆڤى ئه‌وروپا بۆ ئازادکردنى و دانانى تۆمه‌تى بێبنه‌ماى نوێ له‌دژى بۆ هێشتنه‌وه‌ى له‌زیندان". سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش چوارساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستگیرکرا، پاش ئه‌وه‌ى به‌تۆمه‌تى په‌یوه‌ندی به‌ڕێکخراوی تیرۆریستییه‌وه تاوانبار کرا، له‌ساڵى 2018 دادگاى مافه‌کانى مرۆڤى ئه‌وروپا ئه‌و تۆمه‌ته‌ى ڕه‌تکرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد که‌یسى ده‌میرتاش کراوه به که‌یسێکى سیاسى نه‌ک یاسایى.
هاوڵاتى به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ى تورکى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى، ئابوورى تورکیا له داروخان نزیکده‌بێته‌وه‌و سه‌رۆکى تورکیا رایگه‌یاند:"هۆکارى سه‌ره‌کى هه‌ڵئاوسانى ئابورى وڵاته‌که‌ى بۆ ئه‌و سوده‌یه ده‌گه‌رێنێته‌وه که به‌پێچه‌وانه‌ى بنه‌ما ئیسلامییه‌کان ده‌خرێته سه‌ر پاره‌ى بانکه‌کان". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى تشرینى دووه‌مى 2020، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى تورکیا، له 18-مین پێشانگاى رێکخراوى پیشه‌ساز و خاوه‌نکارانى سه‌ربه‌خۆ وتارێکى پێشکه‌ش کرد و تێیدا رایگه‌یاند، هۆکارى سه‌ره‌کى هه‌ڵئاوسانى ئابورى وڵاته‌که‌ى ئه‌و سوده‌یه به‌پێچه‌وانه‌ى بنه‌ما ئیسلامییه‌کان ده‌خرێته سه‌ر پاره‌ى بانکه‌کان. ئه‌ردۆغان باسى له دوه‌م شه‌پۆلى ڤایرۆسى کۆرۆنا کرد و رایگه‌یاند: "له قۆناغێکدا که شه‌پۆلى دوه‌مى کۆرۆنا ته‌نگى به جیهان هه‌ڵچنیوه، به‌راورد به وڵاتانى دیکه دۆخى ئێمه باشتره". سه‌رۆکیى تورکیا، باسى له‌وه‌ش کرد:" به‌بێ هه‌ڵپه‌ساردن کاره‌کانى به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوازاریش به‌رده‌وام ده‌بن". هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه که سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌ڕوى ئابورى و دیموکراسییه‌وه تورکیا به‌ره‌و پێشتر ببه‌ن و رایگه‌یاند: "له ئاماده‌کاریداین بۆ پته‌وکردنى سیاسه‌تى ئابورى وڵاته‌که‌مان، به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى ئازادییه‌کانمان و باشتر کردنى ژیانى هاوڵاتییانمان". سه‌رۆکیى تورکیا، باسیشى له خراپى سو کرد و رایگه‌یاند: "سو هۆکاره و هه‌ڵاوسانیش ئه‌نجام". هاوکات، سه‌رۆکى تورکیا له‌باره‌ى ده‌ستپێوه‌گرتن و سنوردارکردنى خه‌رجییه‌کانیش ئه‌وه‌ى دوپات کرده‌وه که له یه‌که‌م هه‌نگاودا پێویسته ئه‌و پارانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن بهێندرێنه‌وه ناو تورکیا.
هاوڵاتى یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەبۆنەی رۆژی شەهیدی یەکێتی ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى تشرینى دووه‌مى 2020، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە،" لەشۆری نوێ‌دا یەکێتی نەك هیوا و ئومێدی بەخشیەوە بە گەلەكەمان، بەڵکو لەشێوازی تێکۆشان‌دا رەچەشکێنی کرد، لە خانەی زێرینی شەھادەتیشدا داھێنانی مەزنی کرد بەجۆرێ کە لەخۆڕا نییە کۆمەڵانی خەڵک ناوی حزبی شەھیدانیان لە یەکێتییەکەی مام ناوە." دەقی بەیاننامەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان: بەیاننامەی مەكتەبی سیاسی یەكێیتی نیشتمانیی كوردستان بۆ ڕۆژی شەهیدی یەكێتی جەماوەری شەھیدپەروەری كوردستان! كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان! ئەمرۆ رۆژی شەھیدی یەکێتی و شۆرشی نوێ، رۆژی سەردانەواندن بۆ یادوبیرەوەری گیانبازانی نیشتمانە کە رۆح وگیانی خۆیان بەخشی بە رزگاری وڵات و پارێزگاری لە خەڵک و خاکی کوردستان لە ھەموو وێستەگەکانی تێکۆشان‌دا، لەدەستپێکی موقاوەمەتی زیندان تا شۆرشی نوێ و نەبەردییەکانی، تا راپەرین و رزگاری یەکجارەکی لە رژێمی دیکتاتۆری و شۆڤێنی بەعس، بۆ وێستگەی بەرەنگاری ھەڕەشەی تیرۆرستان بەھەموو رەنگ و دەمامکە جیاوازەکانییانەوە. لەم تۆمارە پر سەروەرییەدا یەکێتی نەك هیوا و ئومێدی بەخشیەوە بە گەلەكەمان، بەڵکو لەشێوازی تێکۆشان‌دا رەچەشکێنی کرد، لە خانەی زێرینی شەھادەتیشدا داھێنانی مەزنی کرد بەجۆرێ کە لەخۆڕا نییە کۆمەڵانی خەڵک ناوی حزبی شەھیدانیان لە یەکێتییەکەی مام ناوە. كاروانی شەهیدانی یەكێتی بێكۆتایین و كە ئاور لە ڕابردوو دەدەینەوە وێنە و سەرەوەری و قارەمانێتی زیاتر لە بیست هەزار شەهید دەبینین. رۆڵە ئازا و چاونەترسەكانی یەكێتی لە زیندان و سەنگەر و خەباتی نهێنی و چالاكی ناوشارەكاندا، بوون بە نمونەی بەرزی شۆڕشگێڕی ، بە پێوە و بە شکۆ و سەربەرزییەوە ، شەهیدبوون و بەخوێن و فرمێسک مێژووییەکی زیاتر لە چل‌وپێنج ساڵیەیان نەخشاند لەم رەوتە قوربانیدەرەدا ، هێشتا زۆر نەبوو شۆڕشی نوی و خەباتی یەكێتی دەستی پێكردبوو، كاتیك شەهیدانی سەركردە (شیهاب شێخ نوری، ئەنوەر زۆراب، جەعفەر عەبدولواحید)، كە لە زیندانی بەعسیە فاشیەكاندا بوون، بێ سڵەمینەوە، چوونە بەردەم پەتی سێدارەو دروشمە مەزنەكەی "كەم ژیان، كەڵ ژیان"یان كردە سەرمەشقی شەهیدبوون وبە ئازایەتی‌و جوامێریان وزەو تینیان دایەوە بە شۆڕش‌و بەھەوق بوونە سەردەقشکێنانی شەھادەت و گیانبازی ، هەر بۆیە ڕۆژی 21/11ی هەموو ساڵێك لە مێژووی گەلەكەماندا وەك ڕۆژی شەهیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تۆماركراوە و ھەموو ساڵێک ئەم یادە حزبی و میللییە دەبێتە بۆنەی دووپاتکردنەوەی بەڵێن و وەفا بۆ رێبازی شەھیدانی کوردایەتی و کوردەواری. لە ڕۆژژمێری ساڵدا، ڕۆژێك شك نابەین یاد و بیرەوەری شەهیدبوونی قارەمانێكی یەكێتی تێدا نەبێت، سەنگەری نەبەردی و کونجی زیندان و شەقام و شار‌و گوندێك نییە لەم وڵاتەدا کە رۆڵەیەكی خۆنەویستی یەكێتی سەروەریەكی تێدا تۆمار نەكردبێت و خوێن و خاکی ئاوێتەی خۆشەویستی کوردستان نەبووبێت. ئەمڕۆ رۆژی هەموو شەهیدانی یەكێتی وشۆرشی نوێ و گەلەکەمانە بێ جیاوازی، رۆژی شەهیدانی سەنگەر و شەهیدانی فەرماندە و سەركردەکانی مەیدانی ئاوەدانی نەبەردییەکان، شەھیدانی چالاكی رێكخستنەکان و شەهیدانی ئەشكەنجە و سێدارە، شەهیدانی گۆڕغەریب و گومناو و بێسەروشوێن ، شەهیدانی ژن و مناڵ و شەهیدانی كیمیاباران و ئەنفال و جینۆساید و شەهیدانی كەمینە ئاینی و نەتەوەییەكانی وڵاتەکەمانن كە لەریزەکانی یەكێتی و شۆڕشی نوێ‌دا گیانیان بۆ ئازادی و سەرفرازی كوردستان و گەلەكەمان لەدژی بەعسییە فاشیستەکان بەخشی، ڕۆژی ئەو شەهیدانەیە، كە كوردستان و مرۆڤایەتیان لە دڕندەیی داعشە تیرۆریستەكان پاراست و خوێنی ئاڵیان بەسەر گڵ و بەردی كەركوك و خانەقین و خورماتوو و گوڵاڵە و مەخمورو و شەنگال تا حەمرینی بە جێ‌ما. گەلی كوردستانی تێكۆشەر! بنەماڵە شەھیدپەروەکان لە خوشک و برا، دایک‌و باوک، ھاوسەر و کچ و کوڕ و نەوەی شەھیدەسەربەرزەکانی یەکێتییەکەتان ، ئێمە وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان و كوردایەتی، بەبێ جیاوازی بە شەهیدی خۆمان ، بەشەھیدی كوردستانیان دەزانین‌و بە تاجە گوڵینەی وەفا و ئەمەكداریەوە لە ئاست گلكۆكانیاندا سەری رێز‌و نەوازش دادەنەوێنین، خۆشمان بە خزمەتكاری خێزان‌و كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەزانین بێ درێغ لە خزمەتی یادگارە شیرینەکانیاندا دەمێنینەوە. شەهیدەكانمان بۆ كۆمەڵێك ئامانجی پیرۆز گیانی خۆیان بەختكرد، كە بەشێك لەو ئامانجانە بەدیهاتوون‌و زۆریشی هێشتا ماون و پێویستیان بە خەبات و قوربانیانی زیاتر هەیە بۆ بەدیهاتنیان.، بۆیە بە پێویستی دەزانین وەبیر هەموولایەكی بهێنینەوە، بەتایبەتی دامەزراوە رەسمییەکان لە پەرلەمان‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هەموومان قەرزارباری لەدەستدانی ژیانی هاوڕێ‌و هاوسەنگەرە شەهیدەكانمانین، خێزان‌و كەسوكارە سەربەرزەكانیان ئەمانەتن لە ئەستۆی هەموومان کە دەبێت هەنگاوی كردەیی زیاتر و زیاتر بنرێت بۆ دابینكردنی ژیانێكی سەربەرزو شەرفمەندانە بۆیان و درێخی نەكرێ لە خزمەتكردنیان. لەم ڕۆژە پیرۆزەدا دووپاتی دەكەینەوە، یەكریزی نیشتمانیی و چارەسەركردنی كێشەكانی حوكمڕانی و كێشە سیاسیەكان بەگیانی بەرپرسیارێتی و ئەنجامدانی چاكسازی ڕاستەقینە و بەگژاچوونەوەی گەندەلی و باشكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك و بوژانەوەی ئابوری كوردستان، وەفادارییە بۆ شەهیدەكان و رێزگرتنیشە لەو ئامانج و ئاواتە پیرۆزانەی لەپێناویدا شەهیدبوون. یەکێتی وەك هێزێكی نیشتمانی دەربەست و بەرپرسیار ، وەک یەکێتی ڕاپەراندنی ئەركە سەختەكان ، یەکێتی بیست هەزار شەهید و هەزاران قارەمان و تێكۆشەری تری كاروانی خەبات، بۆ بەدیهێنانی ئامانجە پیرۆزەكان و مافە نەتەوەیی و دیموكراسیەكانی گەلی كوردستان، بێپەروا لە هەموو مەیدانەكانی خەباتدا بەردەوام دەبێت. لەرۆژی شەھیدانی حزبی شەھیداندا: - سڵاو لە رۆحی بەرزەفڕی سەرۆك و ڕابەری مێژوویی و ڕابەری شۆڕشی نوێ و كوردایەتیمان سەرۆك مام جەلال - سڵاو لە شەهیدانی یەكێتی‌و هەموو شەهیدانی كورد‌و كوردستان. - سڵاو لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان. مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 20/11/2020
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له 24 کاتژمێرى رابردودا 567 توشبوى کۆرۆنا تۆمارکراون و 23 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 499 دیکه چاکبونه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى تشرینى دووه‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له 24 کاتژمێرى رابردوودا پێنج هه‌زارو 484 پشکنینى تایبه‌ت به کۆرۆنا له پارێزگاکانى هه‌رێم کراون و له ئه‌نجامدا 567 توشبوى په‌تاکه تۆمارکراون که زۆرترین ژماره‌یان له سنورى پارێزگاى دهۆک بون و له‌و ماوه‌یه‌دا 499 که‌س چاکبونه‌ته‌وه و 23 دیکه گیانیان له‌ده‌ستداوه. تائێستا له هه‌رێمى کوردستان 92 هه‌زار و 577 که‌س توشى کۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش 57 هه‌زار و 146 که‌س چاکبونه‌ته‌وه و دوو هه‌زار و 957 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى وته‌بێژى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگه‌یاند، پارتى خۆى به داکوکیکارى ماف و ئازادییه‌کانى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى کوردستان ده‌زانێت ئه‌وه ره‌تده‌که‌نه‌وه که "له‌دور و نزیکه‌وه ته‌ده‌خول و په‌یوه‌ندیمان به چۆنیه‌تى دیاریکردنى پله و پایه جڤاکى و ئاینیه‌کانى خوشک و برایانى کوردى ئێزیدى نه‌بوه". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى تشرینى دووه‌مى 2020، مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژى پارتى دیموکراتى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، "له ڕوانگاى باوه‌ڕبونمان به ماف و ئازادییه نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌کانه‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌یش به ئه‌رکى خۆمان زانیوه به‌رده‌وام هه‌وڵى زیاتر بده‌ین بۆ قوڵکردنه‌وه‌ى ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌مان و، به‌کرداریش له ناوخۆى پارتیمان په‌یڕه‌ویمان لێکردوه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" هه‌وڵمانداوه هاونیشتمانیانى کوردى ئێزدیش وه‌کو به‌شێکى ره‌سه‌نى نه‌ته‌وه‌که‌مان ئازادى ته‌واویان هه‌بێ له‌ڕوى بیروباوه‌ڕى ئایینى و رێوڕه‌سمه‌کان و رێکاره‌کانى دیاریکردنى پله و پایه جڤاکى و ئاینییه‌کانیاندا و، هیچ جۆره ده‌ستێوه‌ردانێک له کاروباره‌کانیان نه‌کرێت". وته‌بێژى پارتى ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕو، "له‌دور و نزیکه‌وه ته‌ده‌خول و په‌یوه‌ندیمان به چۆنیه‌تى دیاریکردنى پله و پایه جڤاکى و ئاینیه‌کانى خوشک و برایانى کوردى ئێزیدى نه‌بووه". ده‌قى ڕونکردنه‌وه‌یه‌ى وته‌بێژى پارتى دیموکراتى کوردستان: له ڕوانگاى باوه‌ڕبوونمان به ماف و ئازادییه نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌کانه‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌یش به ئه‌رکى خۆمان زانیوه به‌رده‌وام هه‌وڵى زیاتر بده‌ین بۆ قوڵکردنه‌وه‌ى ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌مان و، به‌کرداریش له ناوخۆى پارتیمان په‌یڕه‌ویمان لێکردوه و هه‌وڵمانداوه له به‌رنامه و پلانى چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌بردن و حوکمڕانى هه‌رێمى کوردستان و عێراقیشدا ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌مان ره‌نگ بداته‌وه، له نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق و پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى کوردستان ئه‌وه‌مان سه‌لماندوه و، خۆمان به داکوکیکارى ماف و ئازادییه‌کانى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى کوردستان ده‌زانین. له‌م سونگه‌یه‌وه هه‌وڵمانداوه هاونیشتمانیانى کوردى ئێزدیش وه‌کو به‌شێکى ره‌سه‌نى نه‌ته‌وه‌که‌مان ئازادى ته‌واویان هه‌بێ له‌ڕووى بیروباوه‌ڕى ئایینى و رێوڕه‌سمه‌کان و رێکاره‌کانى دیاریکردنى پله و پایه جڤاکى و ئاینییه‌کانیاندا و، هیچ جۆره ده‌ستێوه‌ردانێک له کاروباره‌کانیان نه‌کرێت. به‌داخه‌وه له ماوه‌ى ڕابردوودا (میر ته‌حسین به‌گ) کۆچى دوایى کرد و دوابه‌دواى ئه‌ویش ( بابه‌شێخ) کۆچبار بوو، دیاره به‌گوێره‌ى نه‌ریت و رێکاره‌کانیان، دیاریکردنى میر، که له‌ناو بنه‌ماڵه‌ى میرى ئێزدیان هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئه‌نجامدرا و هه‌روه‌ها میر به هه‌ماهه‌نگى ئه‌نجوومه‌نى ڕوحانى ئێزدیان که‌سێک له‌ناو بنه‌ماڵه‌ى شێخانى ئێزدى دیاریده‌که‌ن وه‌کو بابه‌شێخ، ئه‌م رێکاره‌ش به‌هه‌مان شێوه ئه‌نجامدرا. ئێمه وێڕاى پیرۆزبایى گه‌رممان له خوشک و برایانى کوردى ئێزیدی، ڕایده‌گه‌یه‌نین، که له‌م ڕه‌وشه‌دا و ئێستا له هه‌مووکات زیاتر هاووڵاتیانمان پێویستیان به یه‌کگرتوویى و یه‌کڕیزى هه‌یه، تایبه‌ت دواى کاره‌ساته ناخهه‌ژێنه‌که‌ى شنگال، که به‌داخه‌وه داعش ئه‌وه‌ى له خه‌یاڵدانى دڕنده‌یى تیرۆرستیاندا هه‌بوو له دژى ژن و پیاو و منداڵ و سه‌روه‌ت و سامانى خه‌ڵکى سه‌ربه‌رزى شنگال ئه‌نجامیاندا، له‌به‌رامبه‌ردا شنگالییه‌کان به‌هاوکارى کوردستانییانى هاونه‌ته‌وه‌یان و خه‌ڵکى شنگال و چیاى شنگال ئه‌و دڕندانه‌یان ریسواکرد، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ک که‌س و لایه‌ن هه‌وڵیاندا ئه‌و سه‌رکه‌وتنه به‌لاڕێدا به‌رن، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. ئێستاش که به‌گوێره‌ى رێکار و داب و نه‌ریتى ئایێنى خۆیان، ئێزدییه‌کان (بابه‌شێخ) یان دیاریکردووه، دیسان ئه‌و ده‌ستانه‌ى ویستیان شنگال له کوردستان داببڕن و له ڕێگاى خه‌ڵکى شه‌نگاله‌وه شه‌رعیه‌تى بوونى خۆیان به‌ده‌ست بێنن و ئه‌وانه‌یشی، که جگه له زیان هیچ سودێکیان بۆ شنگالییه‌کان نه‌بووه، هه‌وڵى تێکدانى په‌یوه‌ندیى پته‌وى نێوان شنگالییه‌کان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ وه‌کو ڕێچکه‌ى مێژوویى خۆیان بۆ تێکدانى یه‌کڕیزی، تانه و ته‌شه‌ر له چۆنیه‌تى دیاریکردنى (بابه‌شێخ) ى خوشک و برایانى ئێزدى بده‌ن و مه‌رامى سیاسى و گرێ ده‌روونییه‌کانیان له په‌ناى ئه‌م بابه‌ته‌وه له دژایه‌تیکردنى پارتیمان بهێننه‌دی. لێره‌وه بۆ هه‌موو شنگالییه جوامێر و خۆڕاگره‌کان به تایبه‌تى و، هه‌وڵاتیانى کوردستان به‌گشتی، رایده‌گه‌یه‌نین: که ئێمه له پارتى دیموکراتى کوردستان له‌دوور و نزیکه‌وه ته‌ده‌خول و په‌یوه‌ندیمان به چۆنیه‌تى دیاریکردنى پله و پایه جڤاکى و ئاینیه‌کانى خوشک و برایانى کوردى ئێزیدى نه‌بووه، به‌ڵکو رێز له ئه‌نجامى کۆبوونه‌وه‌ى شێوازى هه‌ڵبژاردنى بابه‌شێخ و بڕیاره‌کانیان ده‌گرین و هیواى سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین. هاوکات دڵنیاین، که شنگالییه‌کان زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و شاره‌زاتر و زاناترن، که حه‌ڵکێکى بێگانه هه‌وڵبدات ناکۆکى و دووبه‌ره‌کیان له‌ناودا دروست بکات و ده‌ست بخاته ناو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانیان و، پێشینه‌شیان هه‌یه له ریسواکردنى ئه‌و ده‌ستانه و یه‌کڕیزى خۆیان پاراستووه. مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژى پارتى دیموکراتى کوردستان 20ى 11ى 2020
هاوڵاتى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌سه‌ر ده‌نگۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى سارس SARS که له نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا له شارى سلێمانى ده‌ستنیشانکراوه، ڕونکردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت" تائێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کى په‌سندکراو نییه بۆ بوونى ڤایرۆسى سارس له‌سلێمانی". ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند" به پێویستى ده‌زانین بۆ به‌رچاوى هاوڵاتیان روونبکه‌ینه‌وه تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ک و به‌ڵگه‌یه‌کى په‌سندکراو نیه بۆ بوونى ئه‌م ڤایرۆسه، چونکه پڕۆسه‌ى پشکنینى تاقیگه بۆ چه‌ندین جۆرى ڤایرۆس ئه‌نجام ده‌درێت و چه‌ندین جۆرى ڤایرۆسى سارس هه‌یه که له‌گه‌ڵ جۆره‌کانى ڤایرۆسى کۆرنا و ڤایرۆسه‌کانى ئه‌نفله‌وه‌نزا له هه‌مان خێزان ئه‌ژمار ده‌کرێت". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هاوڵاتیان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که پێویست به شڵه‌ژان ناکات و تیمى پسپۆڕى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ تیمه‌کانى ته‌ندروستی، به‌دواداچوونى زیاتر بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌م گومانه ده‌کات و ته‌نها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تاکه سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى راگه‌یاندن ده‌بێت. ئه‌مڕۆ ده‌زگاى ته‌ندروستى پێشمه‌رگه له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد" له تاقیگه‌ى مۆلیکوله‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ئاسـا له پشکنینه نوێکاندا بۆ گومان‌لێکراوان به په‌تاى کۆرۆنا بۆمان ده‌رکه‌وتووه که له ئێستادا جگه له ڤایرۆسى کۆرۆنـا، ڤایرۆسى سارس که به Severe Acute Respiratory Syndrome (SARS) ناسراوه له ناو هاوڵاتیاندا بڵاو بۆته‌وه". راگه‌یه‌نراوه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌کردبوو، به شێوازێکى گونجاو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره ڤایرۆسه بکرێت و جیابکرێته‌وه له SARS-Cov2 که به کۆڤید ناسراوه.
هاوڵاتى ده‌زگاى ته‌ندروستى پێشمه‌رگه، به‌پشتبه‌ستن به زانیارییه‌کانى تاقیگه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا له سلێمانی، ئاشکراى کرد جگه‌له کۆرۆنا" له ئێستادا ڤایرۆسى سارس له‌ناو هاوڵاتیاندا بڵاوبۆته‌وه". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى تشرینى دووه‌مى 2020، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌زگاى ته‌ندروستى پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند "له تاقیگه‌ى مۆلیکوله‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا له پشکنینه نوێکاندا بۆ گومان‌لێکراوان به په‌تاى کۆرۆنا، بۆیان ده‌رکه‌وتوه که له‌ئێستادا جگه‌له ڤایرۆسى کۆرۆنا، ڤایرۆسى سارس له‌ناو هاوڵاتیاندا بڵاوبۆته‌وه." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که "ده‌بێ به‌شێوازێکى گونجاو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره ڤایرۆسه بکرێت و جیابکرێته‌وه له SARS-Cov2 که به کۆڤید ناسراوه." هاوکات، ده‌زگاى ته‌ندروستى پێشمه‌رگه "هه‌ندێک له هاوڵاتیان نیشانه‌کانى کۆڤیدیان هه‌یه، به‌ڵام له پشکنینى PCR به نێگه‌تیڤ ده‌رده‌چن چونکه کۆڤیدیان نییه‌و ئه‌شێ سارسى یه‌که‌میان هه‌بێت."
هاوڵاتى نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌ت له شارى هه‌ولێر بڵاویکرده‌وه، منداڵێک له نه‌خۆشخانه‌که‌یان دواى 22 هه‌فته له‌دایکبووه، که به دووه‌م حاڵه‌تى زوو له‌دایکبوون داده‌نرێت له جیهاندا، ته‌نها کێشى نیو کیلۆ بووه‌و ژیانى له مه‌ترسیدا نییه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى تشرینى دووه‌مى 2020، نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌ت له شارى هه‌ولێر بڵاویکرده‌وه، چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر منداڵێک له نه‌خۆشخانه‌که‌یاندا له‌دایکبووه، که به دووه‌م حاڵه‌تى زوو له‌دایکبوون داده‌نرێت له جیهاندا، "کێشى منداڵه‌که نیو کیلۆیه و ئێستا هاوشێوه‌ى هه‌ر منداڵێکى ئاسایى له گه‌شه‌کردندایه." محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆڕى نه‌خۆشى منداڵان رایگه‌یاند:" ئه‌و منداڵه له ماوه‌ى 22 هه‌فته‌دا له دایکبووه، که زۆر زووتره له‌کاتى دیاریکراو بۆ له‌دایکبوونى منداڵێکى ئاسایی، ئه‌و رووداوه حاڵه‌تێکى ده‌گمه‌نه له جیهاندا، به‌ڵام ژیانى له مه‌ترسیدا نییه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که رێژه‌ى ئۆکسجین له جه‌سته‌ى منداڵه‌که‌دا له‌سه‌دا 88% و تا ئێستا پێویستى به ئامێرى ئۆکسجین نه‌بووه. منداڵێکى ئاسایى پێویستى به 39 هه‌فته هه‌یه بۆ له دایکبوون ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ى ئاسایى مناڵه‌که‌ى ببێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجام بدرێت ده‌بێت 37 هه‌فته ته‌واو بکات.
