هاوڵاتى گروپی میلیشیای عێراقی، کەتائیب حزبوڵا، که‌په‌یوه‌سته به‌سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه، رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لەپێشخستنی کارنامەی سوپای پاسداران لەعێراق، بەپێ وتەی شرۆڤەکارانی سیاسی گروپەکە بە «بریکاری دڵخواز»ی ئێران دادەنرێت لەعێراق. سەرەڕای ئه‌وه‌ی بەشێکی ده‌سه‌ڵاتداره لەهێزەکانی حەشدی شەعبی کە به‌ڕووکار له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومەتی عێراقدایە، کەتائیب حزبوڵا رەتیدەکاتەوە ملکه‌چی فەرمانەکانی فەرماندەی باڵای عێراق، سەرەکوەزیران مستەفا کازمی بێت. میلیشیاکە تۆمەتبارکراوە بەوەی لەپشت هێرشە موشەکییەکانەوەیە بۆسەر باڵیۆزخانەکان، ئه‌رکه سەربازییە بیانییەکان و ماڵی مەدەنیەکان. غەیس تەمیمی چالاکوانی سیاسی و سەرکردەی پارتی مواتەنە، وتی «کەتائیب حزبوڵا و میلیشیاکانی دیکە ئامرازی سوپای پاسدارانن و لەلایەن هێزی قودسەوە رێبەری دەکرێن، که باڵێکی سوپای پاسدارانن له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران». وتیشی «گروپە میلیشیاکانی سەر بەسوپای پاسداران هەوڵی گۆشەگیرکردنی عێراق دەدەن.» ئەم گروپانە هەوڵدەدەن بەر بەهەوڵەکانی بەغدا بگرن بۆ دابینکردنی ئاسایش و گەشەپێدانی ئابوری. دڵسۆزترین خزمەتکاری سوپای پاسداران تەمیمی وتی سوپای پاسدارانی ئێران بریکاره‌کانی لەعێراق بەڕێوەدەبات، کەدواجار زیان لەسەقامگیری و ئابوری و پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق دەدەن. لەدامەزراندنیەوە لەنیسانی 2007، کەتائیب حزبوڵا چەکی لەسوپای پاسدارانەوە پێگەیشتووە، لەلایەن حزبوڵای لوبنانییەوە، کە پەیوەندی نزیکی لەگەڵدا هێشتۆتەوە. ئەم گروپە دامەرزا لەلایەن فەرماندەی هێزی قودسی کوژراو قاسم سوله‌یمانی، کە لەهێرشێکی ئەمریکادا لەکانونی دووەم لەگەڵ بەرپرسی حەشدی شەعبی ئەبومەهدی موهەندیس کوژران پێکەوە. کەتائیب حزبوڵا شێوەی ئێستای وەرگرت دوای ئەوەی پێنج لایەنی چەکداری چالاک لە 2003وە (کەتائیب ئەبو فەزڵ عەباس، کەتائیب کەربەلا، کەتائیب سەجاد، کەتائیب زەید ئیبن عەلی و کەتائیب عەلی ئەکبەر) هێزەکانیان یەکخست. گروپەکە لەئێستادا نزیکەی (10) هەزار ئەندامی هەیە، کەزۆربەیان لەعێراق و سوریان. هەروەها چەند لقێکی پەیوەستی هەیە وەک عوسبەت سائیرین، گروپێک کەوەک رووکار بەکاریدەهێنێت بۆ هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا. شیکەرەوەی سیاسی، عەلا نەشوع وتی «نفوزی کەتائیب حزبوڵا لە 2017وە زیادیکردووە، دەکرێت بەدڵسۆزترین خزمەتکاری سوپای پاسداران دابنرێت.» وتیشی «ئەو میلیشیایە بووە هێزێکی کاریگەر لەنێو حەشدی شەعبیدا، بەتایبەتی لەنێو بەشە هەواڵگری و ئەمنییەکەیدا، هەروەها دەسەڵاتی هەیە بەسەر ژمارەیەک گروپی میلیشیای پەیوەندیداردا». بەگوێرەی نەشوع، کەتائیب حزبوڵا کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی موشەکەکانی کردووە، کە به‌گوێره‌ی راپۆرته‌کان ئێران موشەکی بالیستی دابیندەکات بۆ هێشتنەوەی لەبنکە سەرەکیەکانی گروپەکە لە جورف سەخرو راهێنانی پێدەکات لەسەر دروستکردنی ئەم تەکنەلۆژیایە. سه‌رۆک ئه‌رکانی ئێستای حەشدی شەعبی، عەبدولعەزیز محەمەداوی، کە ناسراوە بە ئەبو فەداک یان «خاڵ»، سەرکردەیەکی کەتائیب حزبوڵایە، هەڵبژێردرا تاجێگەی موهەندیس بگرێتەوە. مێشک شۆردنەوە له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه کەتائیب حزبوڵا کە لە 2009وە لەسەر لیستی جیهانیی تیرۆرە، پروپاگەندەش بڵاودەکاتەوە لەڕێی بڵاوکراوە میدیاییەکان و کەناڵەکانی سەتەلایت و ناوەندە ئایینی و کلتورییەکان لەعێراق، یارمەتی بڵاوکردنەوەی مەزهەبی ویلایەتی فەقیهی ئێران (فەرمانڕەوایی ئاخوندان) دەدەن. نەشوع وتی «میلیشیاکە مەترسییەکی بەرچاوە بۆ سەر بەرژەوەندیەکان و سەقامگیریی عێراق، لەگەڵ ئاسایشی تەواوی هاووڵاتیانی». وتیشی «ئامرازی سەرەکیی سوپای پاسدارانە بۆ لاوازکردنی عێراق تاڕژێمی ئێران «نزیکتربێتەوە لەخەونەکانی بۆ هەژموونی ناوچەیی». هەروەها وتی «بەردەوام هەوڵدەدات خۆی وا وێنا بکات کەگروپێکە لەسەروو یاساوەیه بەهۆی پەیوەندیی بەهێزییەوە لەگەڵ رژێمی ئێران». باسی لەوەشکرد کە کەتائیب حزبوڵا رۆڵی هەبوو لە بەهێز دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانە جەماوەریەکاندا کە ساڵێک لەمەوبەر دروستبوون، لەگەڵ کوشتن و بریندارکردنی هەزاران خۆپیشاندەرو چالاکوان کەداوای چاکسازی و کۆتاییهێنانیان دەکرد بەنفوزی میلیشیاکانی سەر بەسوپای پاسداران لەعێراق. نەشوع داوای لەحکومەتی عێراق کرد بەربگرێت بەچالاکییەکانی میلیشیاکانی سەر بەسوپای پاسداران لەڕێی پشتبەستنیەوە بەهاووڵاتیانی عێراق و هێزە ئەمنیەکانی عێراق.
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عیراق ڕایگه‌یاند لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى نیشتمانى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ته‌رخانکردنى بڕه پاره‌یه‌ک بۆ کڕین و هاورده‌کردنى ڤاکسینى کۆرۆنا ده‌ربڕیوه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌مى 2020، حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق ڕایگه‌یاند:" لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى نیشتمانى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ته‌رخانکردنى بڕه پاره‌یه‌ک بۆ کڕین و هاورده‌کردنى ڤاکسینى کۆرۆنا ده‌ربڕیوه، هه‌روه‌ها بڕه پاره‌یه‌کیش ئێستا له‌وه‌زاره‌تى دارایى ته‌رخانکراوه و ئاماده‌یه بۆ کڕینى ڤاکسینى کۆرۆنا". هه‌روه‌ها وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عیراق راشیگه‌یاند:" دۆخى ته‌ندروستى عیراق له ژێر کۆنتڕۆڵدایه و توانیومانه شوێن و ئۆکسجین و چاره‌سه‌رى پێویست بۆ تووشبووانى کۆرۆنا دابین بکه‌ین، له کاتى دابه‌زینى پله‌کانى گه‌رماش ڕێژه‌ى پشکنینه‌کانمان زیاد کردووه".
هاوڵاتى محه‌مه‌د شیاع سودانى ئه‌ندامى لیژنه‌ى پلاندانانى ستراتیژى و چاودێریکردنى به‌رنامه‌ى حکومى ئاشکرایکرد، لیژنه‌ى یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى ناکۆکییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌پێى بنه‌ماى دابه‌شکردنى سامان به‌یه‌کسانى و گفتوگۆکان بۆ پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 پێکهێنراوه. محه‌مه‌د شیاع سودانى به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕاگه‌یاند: "ئه‌م لیژنه‌یه به‌ده‌ستپێشخه‌رى چوار په‌رله‌مانتار دروستبووه ئه‌وانیش هه‌ر یه‌که له موزاحم ته‌میمى و عه‌دنان زه‌رفى و محه‌مه‌د ده‌ڕاجى له‌گه‌ڵ به‌نده، ئه‌ویش له‌دواى لێکه‌وته‌کانى په‌سه‌ندکردنى یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایی، ورده‌کارییه‌کانى په‌یوه‌ست به‌شایسته‌کانى هه‌رێم". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد:" په‌یوه‌ست به‌پابه‌ندییه‌کانى به‌رامبه‌ر ناوه‌ند، له‌باره‌ى ڕاده‌ستکردنى نه‌وت وداهاته‌کان، که چه‌ند هه‌ڵوێست و راوبۆچوونێک هاتۆته ئاراوه‌وه". سودانى وتیشى: "بنه‌مایه‌کى ڕوونى ده‌ستوور هه‌یه، که باس له‌وه ده‌کات سامانى وڵات بۆ هه‌موو گه‌له و به‌یه‌کسانى دابه‌شده‌کرێت به‌پێى ڕێژه‌ى دانیشتوان، وه‌ک چۆن پارێزگاکان پابه‌ندن، به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌بێت هه‌رێم پابه‌ند بێت". هاوکات ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه که هه‌رێمى کوردستان چه‌ند گرفتێکى هه‌یه له‌گه‌ڵ ناوه‌ند، بۆیه ده‌بێت به‌بایه‌خه‌وه گوێیان لێبگیرێت و چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یى هه‌بێت، "له‌برى ئه‌وه‌ى کێشه‌کان نوێ بکرێنه‌وه له‌کاتى په‌سه‌ندکردنى هه‌ر یاساییه‌ک چ یاساى بوودجه بێت یان ئه‌و یاسانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌کورتهێنانى دارایی،که‌به‌مدواییه له‌گۆڕه‌پانى عێراقدا ڕوویدا". سودانى له‌قسه‌کانیشیدا وتیشی: "له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه کۆبوونه‌وه‌یه‌کى فراوانمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌ر چوار په‌رله‌مانتاره‌که بۆچوونى خۆمان خسته‌ڕوو بۆ ده‌ستپێکردنى دانوستانه‌کان له‌ئێستاوه بۆ ئه‌وه‌ى زه‌مینه‌سازى بکرێت بۆ یاساى بوودجه‌ى 2021 و نامانه‌وێت ئه‌م لێکه‌وتانه دووباره بکرێنه‌وه، به‌مه‌رجێک ده‌ستکارى بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى و یه‌کسانى له‌نێوان گه‌لى عێراق نه‌که‌ین به‌تایبه‌تى له‌دابه‌شکردنى ساماندا". محه‌مه‌د شیاع سودانى ئه‌وه‌شى دووپاتیشیکرده‌وه:" حه‌لبوسى پاڵپشتییه‌کى به‌هێزى بیرۆکه‌که‌ى کردووه و ڕێنمایشى داوه به‌دروستکردنى لیژنه‌یه‌ک و هه‌ر چوار په‌رله‌مانتاره‌که له‌نێو لیژنه‌که‌داین، ده‌بێت له‌رۆژانى داهاتوودا ده‌ست به‌کۆبوونه‌وه و دانوستانه‌کان بکه‌ن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌کان و له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانى بابه‌تى بودجه و ئه‌گه‌ر پێویست بکات له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حکومه‌تى فیدڕاڵى وهه‌رێم کۆده‌بینه‌وه".
هاوڵاتى به‌رپرسانى باڵاى ئیسرائیل رایانگه‌یاند، هێزه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئیسرائیل له‌م چه‌ند هه‌فته‌ى رابردودا رێنماییان پێدراوه بۆئه‌وه‌ى ئاماده‌کارى بکه‌ن بۆ ئه‌گه‌رى هێرشى سه‌ربازیى ئه‌مریکا دژى ئێران پێش کۆتایهاتنى ئیداره‌که‌ى تره‌مپ. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌مى 2020، میدیاکانى ئه‌مریکا بڵاویکردوه، حکومه‌تى ئیسرائیل رێنمایى به سوپا داوه له ئاماده‌باشیدابن، ئه‌مه‌ش نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زانیاریى هه‌واڵگرییان هه‌بێت به‌وه‌ى تره‌مپ فه‌رمانى هێرشێکى له‌و شێوه‌یه ده‌دات، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رپرسانى باڵاى ئیسرائیل پێشبینیى "ماوه‌یه‌کى زۆر هه‌ستیاری" ده‌ستاوده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵات له تره‌مپه‌وه بۆ بایدن ده‌که‌ن که بڕیاره له 20ى کانونى دوه‌مى 2021 ئه‌نجامبدرێت. ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى سوپاى ئیسرائیل که نه‌یانویستوه ناویان ئاشکرابکرێت، ئاماژه‌یان به‌وه کردوه، ئاماده‌کارییه‌کانى سوپاى ئیسرائیل په‌یوه‌ندیى به ئه‌گه‌رى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى هێزه‌کانى سه‌ر به ئێرانه به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ یا له‌ڕێگه‌ى هێزه‌کانى نزیک لێى له سوریا، غه‌ززه و لوبنان. بێنى گانتز، وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیل له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردودا دوجار له‌گه‌ڵ کریستۆفه‌ر میله‌ر، وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریکا به وه‌کاله‌ت قسه‌ى کردوه و تاوتوێى هه‌ماهه‌نگییه‌کانى ئێران و سوریایان کردوه. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا هه‌فته‌ى رابردو سه‌ردانى ئیسرائیل و چه‌ند وڵاتێکى دیکه‌ى که‌نداوى کرد و تاوتوێى پرسى ئێرانیان کردوه. ئه‌و به‌رپرسانه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاش که له سه‌ردانه‌کاندا له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ بون به‌میدیاکانیان راگه‌یاندوه، "هه‌موو بژارده‌کان به‌رانبه‌ر ئێران له‌سه‌ر مێزن". ئه‌مریکا فڕۆکه‌ى بۆمبهاوێژى B52ى گه‌ڕاندوه‌ته‌وه رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست؛ ئه‌وه‌ش وه‌کو ئاماژه‌یه‌کى دیکه بۆ ئاماده‌کارى بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئێران لێکدانه‌وه‌ى بۆ کرا.
هاوڵاتى ئه‌ستێره‌ى ئه‌رژه‌نتینى (دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ته‌مه‌نى 60 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌مى 2020، میدیاکانى ئه‌رژه‌نتین ئاشکرایان کرد که دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا له ته‌مه‌نى 60 ساڵیدا به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه کۆچى دوایى کردووه. مارادۆنا ئه‌ستێره‌ى تۆپى پێ چه‌ندین خه‌ڵاتى بۆ وڵاته‌که‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌و ساڵى 1986 سه‌رکردایه‌تى هه‌ڵبژارده‌که‌ى کرد بۆ بردنه‌وه‌ى جامى تۆپى پێى جیهانی.
هاوڵاتى مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى له‌باره‌ى بڕیارى سڕکردنى بۆ ماوه‌ى سێ مانگ راگه‌یاند :" چاوه‌ڕێى هه‌ڵوێستى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى ده‌که‌م و دواتر هه‌ڵوێستى خۆم راده‌گه‌یه‌نم" و ده‌شڵێت:"هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتى حکومی، حزبى و گه‌نده‌ڵى قۆرغى هه‌موو جومگه‌کانیان کردووه" مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى له فه‌یسبووکى خۆى نوسیویه‌تى ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندانى شێوه‌کار سه‌ردانیان کردووه و له به‌رامبه‌ر بڕیارى سڕکردنیدا له‌لایه‌ن حزبه‌که‌ى خۆیه‌وه، پشتیوانیان بۆ ده‌ربڕیوه. به‌پێى بڵاوکراوه‌که‌ى مه‌لا به‌ختیار، ئه‌مڕۆ ناوبراو رایگه‌یاندووه، "من نامه‌وێت به هیچ جۆرێک بچمه ناو ئه‌و بابه‌ته‌وه، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ى چاوه‌ڕێ ده‌که‌م بزانم ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره، که پێشێلکردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆ و ده‌سه‌ڵاته‌کانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتیه و کاک کۆسره‌ت سه‌رۆکیه‌تی، چ هه‌ڵوێستێکیان ده‌بێت؟". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت دواتر له‌به‌ر رۆشنایى هه‌ڵوێستى ئه‌نجومه‌نه‌که، ئه‌ویش هه‌ڵوێستى خۆى راده‌گه‌یه‌نێت. مه‌لا به‌ختیار ده‌شڵێت: "چرکه‌یه‌ک له هه‌ستما، له هه‌ڵوێستما، له مێژوومدا، له ئێستا و له ئایینده‌شمدا، ئه‌م بڕیاره کاریگه‌رى له سه‌رم نه‌بووه". باسى له‌وه‌شکردووه، که له ئێستا و له داهاتووشدا "ئه‌گه‌ر قه‌ده‌رێک نه‌یه‌ته پێشه‌وه" ئه‌وا هه‌ر له‌ناو هاوکێشه‌کاندا ده‌بێت و کاراکته‌رێک ده‌بێت له‌و کاره‌کته‌رانه‌ى که کاریگه‌رییان هه‌یه. مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شى وتووه که هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتى حکومی، حزبى و گه‌نده‌ڵى قۆرغى هه‌موو جومگه‌کانیان کردووه "بۆیه هه‌تا هه‌ژمونى ئه‌م سێ ده‌سه‌ڵاته به‌رده‌وامبێ له‌کوردستاندا، ئه‌وه‌ى پێیده‌وترێت بزوتنه‌وه‌ى مه‌ده‌نی، داهێنانى مه‌ده‌نى و سه‌ربه‌ستى مه‌ده‌نى ناتوانێت کارى خۆى بکات". سه‌رکردایه‌تیى یه‌کێتى رۆژى 21ى ئه‌م مانگه، بڕیاریدا بۆ ماوه‌ى سێ مانگ مه‌لا به‌ختیار له کار و چالاکییه حزبیه‌کانى سر بکات و ئه‌وه‌شى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که له چه‌ند مانگى رابردوودا، ناوبراو کتێبیکى به‌ناوى "له‌برى بیره‌وه‌ری" بڵاوکرده‌وه و تیایدا، هێرشى توندى کردووه‌ته سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کى سیاسى دیکه.
هاوڵاتى کۆمپانیاى دانه غاز-ى ئیماراتى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى غازیان له وێستگه‌ى کۆرمۆر له ھه‌رێمى کوردستان زیادکرد بۆ418 ملیۆن پێى سێجا له رۆژێکدا. ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 25 تشرینى دووه‌م له راگه‌یاندراوێکدا کۆمپانیاى دانه غاز که یه‌کێکه له ھاوپه‌یمانه‌کانى کۆمپانیاى (پێرل پترۆلیۆم) بڵاویکرده‌وه که ئاستى به‌رھه‌مھێنانى غازیان له وێستگه‌ى کۆرمۆر زیادکردووه. له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌کراوه که له چاره‌کى سێیه‌مى ئه‌مساڵدا، ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى له هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌دا6% زیادکردووه و گه‌یاندویانه به 32 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێکدا. پاتریک ئالمان وارد به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى کۆمپانیاى دانه غاز، خۆشحاڵى خۆى نیشانداوه به‌و ده‌ستکه‌وته‌ى که له وێستگه‌ى کۆرمۆر به‌دیهاتووه و رایگه‌یاندووه که ئه‌و ده‌ستکه‌وته له ئه‌نجامى هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانیان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى وزه له وێستگه‌ى کۆرمۆر. هه‌روه‌ها هاتووه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ (COVID-19)، جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌ى دروستکردنى یه‌که‌م هێڵه‌کانى چاره‌سه‌رکردنى غاز که تواناى به‌رهه‌مهێنانى ده‌گاته 250 میلۆن سێجا له رۆژێکدا دواخرا، به‌ڵام ده‌ست به جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که ده‌کرێته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى کۆمپانیاى دانه غاز، باسى له‌وه‌شکردووه که سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانى به‌شداربوو له پڕۆژه‌ى کۆرمۆر به‌ته‌واوى پابه‌ندن به جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌ى فراوانکردنى وێستگه‌که. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که پێشبینى ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنى به‌رهه‌مهێنانى غاز له پڕۆژه‌ى یه‌که‌م هێڵه‌کانى چاره‌سه‌رکردنى غاز، له‌نێوان 175 بۆ 200 میلۆن دۆلار ساڵانه بۆ داهاتى دانه‌غاز زیاد بکرێت.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیاریدا نامه‌یه‌کى فه‌رمى به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بکات و داواى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بکات بۆ مانگه‌کانى (پێنج و شه‌ش و حه‌وت و ده)ى ئه‌مساڵ که ماف و شایسته‌یه‌کى ڕه‌واى هه‌رێمى کوردستانه و حکومه‌تى فیداڵى نه‌یناردووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به یاساى کورتهێنانى دارایى بۆ ساڵى 2020 ه‌وه نییه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى تشرینى 2020، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى وه‌زیران کۆبووه‌وه، له ده‌ستپێکى کۆبوونه‌وه‌که‌دا و به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتیژى دژى ژنان، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له‌وه کرده‌وه، که حکومه‌تى هه‌رێم داکۆکى له پاراستنى مافه‌کانى ئافره‌تانى کوردستان و سنووردان و نه‌هێشتنى تووندوتیژى دژى ژنان و دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌خوازراوه‌کان و دابینکردنى یه‌کسانیى کۆمه‌ڵایه‌تى و جێنده‌رى ده‌کات. له ته‌وه‌رى یه‌که‌مى کۆبوونه‌وه‌که‌دا دوا پێشهاته‌کانى ڕێڕه‌وى دانوستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى سه‌باره‌ت به ماف و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان خرایه‌ڕوو، به‌تایبه‌تیش دواى تێپه‌ڕاندنى یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى بۆ ساڵى 2020 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه به بێ ئاماده‌بوونى فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان. مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان هه‌موو هه‌وڵێکى خۆى داوه و هه‌موو پابه‌ندییه‌کانى خۆى بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێکى بنه‌ڕه‌تى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى جێبه‌جێ کردووه و به‌رده‌وامیشن له گفتوگۆ. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که حکومه‌تى هه‌رێم لایه‌نى فه‌رمى گفتوگۆیه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدڕاڵى و به هیچ شێوه‌یه‌ک سازش له‌مافه ده‌ستورییه‌کان و شایسته داراییه‌کانى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان ناکات و وتى "دواخستنى نه‌ناردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان، پێشینه‌یه‌کى مه‌ترسییداره و پێشێلکردنى مافه ڕه‌واکانى خه‌ڵکى کوردستانه". ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا نامه‌یه‌کى فه‌رمى به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بکات و داواى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بکات بۆ مانگه‌کانى پێنج و شه‌ش و حه‌فت و ده‌ى ئه‌مساڵ که ماف و شایسته‌یه‌کى ڕه‌واى هه‌رێمى کوردستانه و حکومه‌تى فیداڵى نه‌یناردووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به یاساى کورتهێنانى دارایى بۆ ساڵى 2020 ه‌وه نییه. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سوپاسى هه‌ڵوێستى نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق جینین پلاسخارتى کردووه که له وتاره‌که‌یدا بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش، جه‌ختى له‌وه کردبووه‌وه فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان ، ته‌نیا فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرى هه‌رێم نین، به‌ڵکو هاوڵاتى عێراقین و پێویسته بابه‌تى مووچه نه‌کرێته به‌شێک له کێشه سیاسییه‌کان و نابێت به شێوه‌یه‌کى به کۆمه‌ڵ بکرێنه قوربانی. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات پشتگیریى له هاتنه‌ئاراى ڕێککه‌وتنێکى بنه‌ڕه‌تى له نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى بکه‌ن له پێناو دابینکردنى ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختیکرده‌وه له شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان له چوارچێوه‌ى کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌م و چه‌سپاندنى لامه‌رکه‌زیه‌تى ئیداریى پارێزگاکان .
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى راگه‌یاند، که 435 که‌سى تر تووشى کۆرۆنا بوون و 25 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى بڵاوکرده‌وه که 435 تووشبووى نوێ تۆمارکراون (144هه‌ولێر، 125 سلێمانی، 135 دهۆک، 3هه‌ڵه‌بجه، 25 گه‌رمیان، 3 ڕاپه‌ڕین)، 324تووشبووش چاکبوونه‌وه (117هه‌ولێر، 2 سلێمانی، 157 دهۆک، 5 هه‌ڵه‌بجه، 43 گه‌رمیان)، 25تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه (3هه‌ولێر، 9سلێمانی، 2 دهۆک، 1 هه‌ڵه‌بجه، 3 گه‌رمیان، 7 ڕاپه‌ڕین). هه‌روه‌ها به‌پێى ئاماره‌که کۆى گشتى تووشبوان 94 هه‌زار و 856 که‌سه، 58 هه‌زار و 640 تووشبوو چاکبوونه‌وه و سێ هه‌زار و 61 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى چوار ئه‌ندامى کورد له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق پێشوازى له رێککه‌وتنى ده‌ستوریى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌که‌ن و ده‌شڵێن:" ئیتر کاتیه‌تى داهاتى نه‌وت بۆ خه‌ڵک بێت و موچه بدرێت". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید له فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامی، جه‌مال کۆچه‌ر له فراکسیۆنى یه‌کگرتوو، شیروان میرزا له فراکسیۆنى یه‌کێتى و هۆشیار عه‌بدوڵڵا له فراکسیۆنى گۆڕان، که ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراقن، له راگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شدا باسیان له‌وه‌کردوه، پشتیوانى له رێککه‌وتنى ده‌ستورى و یاسایى نێوان هه‌ردوو حکومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێم ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن "له‌پێناو کۆتاییهێنان به کێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و شایسته داراییه‌کانى تر له نێویاندا پێشمه‌رگه و جوتیاران، بانگهێشتى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌که‌ین بۆ هه‌نگاونانى به په‌له و کردارى به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فاف و روون له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عیراق و پابه‌ندبون به‌و ده‌قه ده‌ستورى و یاساییانه‌ى واده‌کات پشکى سێ مانگى کۆتایى ساڵى 2020 و پشکى هه‌رێم له یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 بکاته ده‌رفه‌تى ئاساییبونه‌وه‌ى موچه و بودجه و ژیانى هاووڵاتیانی". هاوکات، چوار په‌رله‌مانتاره کورده‌که جه‌ختده‌که‌نه‌وه که به‌وپه‌ڕى راشکاوییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نن:" ئیدى کاتیه‌تى و کارى جدیش بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن داهاتى نه‌وت و داهاته‌کانى دیکه‌ى هه‌رێم ته‌نها له خزمه‌تى هاونیشتمانیاندا به‌کاربهێنرێن".
هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستن ده‌ڵێت:" هه‌موو ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و یاسایى خۆم به‌کارده‌هێنم بۆ ده‌ستگیرکردن و سزادانى ژنکوژان. قوباد تاڵه‌بانى له ئه‌کاونتى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بڵاویکردوه‌ته‌وه: له رۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان رایده‌گه‌یه‌نم، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و یاسایى خۆم به‌کارده‌هێنم بۆ ده‌ستگیرکردن و سزادانى ژنکوژان و هه‌موو ئه‌وانه‌ى که توندوتیژى دژى ژنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردوه: له ماوه‌ى 10 مانگى رابردودا زیاتر له 8 هه‌زار ژن که توندوتیژیان به‌رامبه‌ر کراوه و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر بوه په‌یوه‌ندییان به هێڵى 119وه کردوه و له‌ناو ئه‌مانه‌دا زیاتر له 6 هه‌زار سکاڵاى توندوتیژى لاى حکومه‌ت تۆمار کراوه. هاوکات، جه‌ختیله‌وه‌شکردوه‌ته‌وه: ده‌ستخۆشى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى ده‌که‌م که توانیویانه لێکۆڵینه‌وه‌ى ته‌واو بۆ نزیکه‌ى 4 هه‌زار حاڵه‌ت بکه‌ن و دۆسیه‌کانیان خستوه‌ته به‌رده‌م دادگا، ئه‌رکه له‌سه‌ر هه‌ر یه‌کێکمان دژ به توندوتیژى و نایه‌کسانى جێنده‌ریى بوه‌ستینه‌وه و هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و هێنانه‌دى هاوسه‌نگى جێنده‌رى له پێناو گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگایه‌کى ته‌ندروست.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى که‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌ى ھه‌رێمى کوردستان پێشبینییه‌کانى که‌شوھه‌واى 48 کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکرده‌وه که له‌ناوچه شاخاوییه‌کان به‌فر ده‌بارێت و له‌ناو شاره‌کان باران ده‌بارێت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌مى 2020 به‌پێى پێشبینییه‌کانى که‌شناسی، له زۆربه‌ى شاره‌کان ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که سبه‌ینێ ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارانبارین له‌کاتى جیا جیا و له ناوچه شاخاوییه‌کانیش به‌فر ده‌بارێت.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆبونه‌وه ده‌کات و گفتوگۆ له‌سه‌ر دهاهات و خه‌رجییه‌کانى ده‌کات. فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکردووه‌ته‌وه، پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتیى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ تاووتوێ کردنى بابه‌ته‌کاتى خواره‌وه، کۆده‌بێته‌وه: • داهات و خه‌رجییه‌کان و دوا پێشهاته‌کانى رێره‌وى دانوستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ سه‌باره‌ت به شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان. • پێشنووسى په‌یره‌وى (دیاریکردنى ماف و ئیمتیازه‌کانى که‌سوکارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان).
ھاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە رۆژی جیهانیی نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ژنان رایگەیاند "تووندوتیژی، پرسی مافی مرۆڤ و هەموو کۆمەڵگەیە. پێویستە پیاوان ڕۆڵی كاراتر ببینن، بەشێکی گەورەی چارەسەر بن و رۆڵيان له نەهێشتنی تووندوتیژيدا هه‌بێت." نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دڵنیایی دەداتە ژنانی هەرێمی کوردستان کە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەماهەنگی و هاوکارییان بەردەوام دەبن و راشیدەگەیێنێت "قەیرانی ئابووری و دارایی كه لێكه‌وته‌ى په‌تاى كۆڤيد_19ن، لەگەڵ گرژييه سياسييه‌كان، دەستکەوتەکانی ژنان ده‌خه‌نه مەترسییەوە، به‌ڵام ئافرەتانی کوردستان دڵنیادەکەینەوە کە لەگەڵ لايه‌نه په‌يوه‌ندیداره‌كانى حکومەتی هەرێمى كوردستان کار ده‌که‌ین بۆ پاراستی دەستکەوتەکانيان و نه‌هێشتنى تووندوتیژی و مسۆگه‌رکردنی دادوەریی کۆمەڵایەتی. له هه‌ر شوێن و ئاستێكدا بێت، به‌ره‌نگارى گێچەڵ و دەستدرێژی بۆ سه‌ر ئافره‌تان ده‌بينه‌وه." دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی سەرۆکی هەێمی کوردستان بۆ ڕۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی توندتیژی دژی ئافره‌تان لە ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی توندوتیژيی دژی ژناندا، جه‌خت له به‌رده‌واميى پشتگيرى له مافه‌كانيان و هه‌وڵ و کاری بەردەوام بۆ نه‌هێشتنى توندوتیژیی دژى ژنان دەکەینەوە. كوردستانيش وه‌ك هه‌موو جيهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، قۆناغێکی زۆر سەخت تێده‌په‌ڕێنێت. ئافرەتان لە ماڵ و نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستی و پەروەردەیییەکان، ئەرکێكى قورسيان کەوتە ئەستۆ. ژنان لە بەرەی پێشەوەی خەبات بوون بۆ پەروەرده‌ی منداڵ و پاراستنی هاووڵاتیان و ڕێگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تا و چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆش. دەستخۆشی لە پەرستار و پزیشک و کرێکار و کارمەندانی تەواوی دامەزراوە تەندروستی و پەروەردەیییەکانی کوردستان و سوپاسى ئه‌رك و ماندووبوونيان ده‌كه‌م. قەیرانی ئابووری و دارایی كه لێكه‌وته‌ى په‌تاى كۆڤيد_19ن، لەگەڵ گرژييه سياسييه‌كان، دەستکەوتەکانی ژنان ده‌خه‌نه مەترسییەوە، به‌ڵام ئافرەتانی کوردستان دڵنیادەکەینەوە کە لەگەڵ لايه‌نه په‌يوه‌ندیداره‌كانى حکوومەتی هەرێمى كوردستان کار ده‌که‌ین بۆ پاراستی دەستکەوتەکانيان و نه‌هێشتنى توندوتیژی و مسۆگه‌رکردنی دادوەریی کۆمەڵایەتی. له هه‌ر شوێن و ئاستێكدا بێت، به‌ره‌نگارى گێچەڵ و دەستدرێژی بۆ سه‌ر ئافره‌تان ده‌بينه‌وه. توندوتیژی، پرسی مافی مرۆڤ و هەموو کۆمەڵگەیە. پێویستە پیاوان ڕۆڵی كاراتر ببینن، بەشێکی گەورەی چارەسەر بن و رۆڵيان له نەهێشتنی توندوتیژيدا هه‌بێت. كاتى کەرەنتینە و ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ پياوان بووە مایەی هۆشیاری و بەخۆداچوونەوە کە ناوماڵ تەنها شوێنی حەسانەوە نييه، بەڵکو شوێنی کار و هاوکاری و بەجێهێنانی ئەرکەکانیشمانە بەرامبەر دایک و خوشک و هاوژین و پەروەردەی منداڵەکانمان. ئێمە لە سەرۆکایەتیی هەرێمى كوردستان هەماهەنگی و هاوکاری له‌گه‌ڵ حکوومەت دەکەین بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر، هەروەها هانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدەین کە بۆ ئه‌م پرسه بە گوڕ و تینێکی زیاتره‌وه پشتگیریی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بكه‌ن. ئافره‌تان دڵنیادەکەینەوە کە هاوکاری و هەماهەنگیمان بۆ گه‌يشتن به ئاکامی باشتر بەردەوام دەبێت. هيوادارم چالاکی و کارەکان تەنها لەم شازدە رۆژه‌دا قەتیس نەمێنن، بەڵکو هەمووان پێکەوە بە ژن و پیاوەوە رۆژانە کار بۆ نه‌هێشتنی تووندوتیژی و بەدیهێنانی ئامانجەکانمان بۆ ئاشتی و یەکسانی و دادوەری، بكه‌ين. هیوای سەرکەوتن و تەندروستی بۆ هەموو لایەک دەخوازم. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی
هاوڵاتى رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ کاروبارى دارایی و ئه‌نجومه‌نى راژه رایگه‌یاند:" ره‌وشى دارایى هه‌رێمى کوردستان، به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو ده‌نێت و داهاتى ناوخۆیى بوژاوه‌ته‌وه". ئه‌مشه‌و رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ کاروبارى دارایی و ئه‌نجومه‌نى راژه له میانى به‌شداریکردنى له "ژوورى هه‌واڵى کوردستان24"دا، رایگه‌یاند:"به‌گشتیى ره‌وشى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى کوردستان، عێراق و جیهان به هۆى قه‌یرانى کۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وته‌وه ناجێگیره". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ده‌توانین بڵێین به‌راورد به چه‌ند مانگى رابردوو، که به هۆى که‌ره‌نتینه و راوه‌ستانى جموجووڵى بازرگانییه‌وه، داهات زۆر که‌میکردبوو، ئێستا ره‌وشه‌که باشتره و سه‌رچاوه‌کانى داهاتى ناوخۆیى بووژاونه‌ته‌وه". هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه، ته‌نانه‌ت رێککه‌وتنى عێراق له‌گه‌ڵ ئۆپیک زیانى له داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان داوه، بۆ نموونه، کاتێک عێراق پابه‌ند بووه به که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت، ئه‌و پابه‌ندبوونه هه‌رێمى کوردستانیشى گرتووه‌ته‌وه. رێباز حه‌ملان باسى له‌وه‌شکرد هه‌رێمى کوردستان پێویستى به بڕى 755 ملیۆن دۆلار هه‌یه بۆ دابینکردنى مووچه، "نه له رێگه‌ى داهاتى ناوخۆیى و نه داهاتى نه‌وت به‌یه‌که‌وه ناتوانرێت ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌رده‌ست بخرێت، چونکه به هه‌ردووکیان نیوه‌ى ئه‌و داهاته‌یه". رێباز حه‌ملان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، سبه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم، کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى به‌ڕێوه‌ده‌بات و تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر پێدانى متمانه به وه‌فدى دانووستانکارى هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێته‌وه و ئاماده‌ن روو له به‌غدا بکه‌ن بۆ کۆبوونه‌وه. ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد که وه‌فدى هه‌رێم له‌سه‌ر دوو بابه‌ت ده‌یه‌وێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات، ئه‌وانیش، چاره‌سه‌رى کێشه‌ى مووچه‌ى ئه‌مساڵ و داڕشتنى بودجه‌ى (2021).
