هاوڵاتى له ئاکامى بۆردومانکردنى باره‌گاکه‌یان، له خۆرهه‌ڵاتى سووریا، لانیکه‌م (19) چه‌کدارى لایه‌نگرى ئێران کوژران وگومانده‌کرێت، فڕۆکه‌یه‌کى ئیسرائیلى ئه‌نجامى دابێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه روانگه‌ى سووریا بۆ مافى مرۆڤ، رایگه‌یاند:" گومانده‌کرێت، فڕۆکه‌یه‌کى ئیسرائیلى له نزیک شارى (ئه‌لبوکه‌مال)ى هاوسنوورى سووریا و عێراق بۆردومانه‌که‌ى ئه‌نجام دابێت". هه‌ردوو ناوچه‌ى (ئه‌لبوکه‌مال) و (میادین) له ناوچه گوندنشینه‌کانى دێرزوور له خۆرهه‌ڵاتى سووریا هه‌ڵکه‌وتوون و له ژێر ده‌سه‌ڵاتى گروپه‌کانى نزیک ئێرانن له سووریا. ئیسرائیل، هیچ زانیارییه‌کى له باره‌ى ئه‌و بۆردومانه بڵاونه‌کردووه‌ته‌وه و به‌ڵام ره‌تیشینه‌کردووه‌ته‌وه. جه‌لعاد ئاردان باڵیۆزى ئیسرائیل له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له نامه‌یه‌کدا داواى له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کردووه رێکارى پێویست بگرێته به‌ر بۆ ده‌رچوونى هێزه ئێرانییه‌کان له خاکى سووریادا.
هاوڵاتى جێگرى دوه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کۆبونه‌ته‌وه و پرسى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێم، باسکردووه‌و مسته‌فا کازمى به‌ڵێنى داوه که به‌مزوانه پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بکات و پێى راگه‌یاندووه که:"ناهێڵین فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بێ موچه بن". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ى تشرینى دووه‌مى 2020، به‌شیر حه‌داد، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کۆبونه‌ته‌وه و "کازمى دانی‌نا به‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌کرێت که‌متره له‌حه‌قى خۆی، بۆیه له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان له‌گفتوگۆداین به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه‌کى یاسایى بۆ ئه‌وه‌ى به‌زوترین به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێم ره‌وانه‌بکه‌ین". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق باوه‌ڕى وابو ئه‌و برگه‌یه‌ى یاساى قه‌رز که‌په‌یوه‌سته به هه‌رێمى کوردستانه‌وه ئاسته‌نگى بۆ ره‌وانه‌کردنى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێم دروستکردوه و ده‌بێت به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کادا کێشه‌که چاره‌سه‌ربکرێت". هاوکات ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که هه‌رچه‌نده کازمى کاتى ره‌وانه‌کردنى موچه‌ى دیارینه‌کرد و باسى له‌پێویستى زو رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غداد کرد و پێى راگه‌یاند که"ناهێڵن فه‌رمانبه‌رانى کوردستان به‌بێ موچه بمێننه‌وه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئاماره‌کانى 24 کاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه، که ژماره‌ى تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو که‌میکردووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ى تشرینى دووه‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوو، 379 که‌س تووشى کۆرۆنا بوونه، 17 تووشبووى کۆرۆناش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 392 تووشبوو چاکبوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها پێنج هه‌زار و 125 پشکنینى تایبه‌ت به کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامدراوه و زۆرترین پشکنینیش له شارى دهۆک بووه.
هاوڵاتى ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژى مسته‌فا کازمى به فه‌رمى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆى له پۆسته‌که‌ى راگه‌یاند و ده‌ڵێت:" مسته‌فا کازمی که‌سێکى نیشتمانییه، به‌ڵام تێگه‌یشتنى جیاوازیان هه‌یه بۆ پرسه‌کان". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ رایگه‌یاند:" ئه‌و کاره‌ى پێمسپێردرابوو کارێکى ورد و هه‌ستیار بووه، که پیاوێکى نیشتمانى و نیازپاک پێى به‌خشیوم به‌مه‌به‌ستى به‌دیهێنانى پرۆژه‌یه‌کى مه‌زن له‌ڕێگه‌ى تیمێکى ئازا و دڵسۆز". وته‌بێژى پێشووى کازمى باسى له‌وه کردووه، "(مسته‌فا کازمی) تێگه‌یشتنێکى هه‌بوو بۆ رووداوه‌کان، تێگه‌یشتنى منیش جیاواز بوو". له کۆتاییشدا ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو که به‌رده‌وام ده‌بێت له "خزمه‌تکردنی" عێراق له شوێن و بوارێکى دیکه‌ى جیاوازدا. سێشه‌ممه‌ى رابردوو دواى دانیشتنێکى کابینه‌ى حکومه‌تى عێراق، حه‌سه‌ن نازم، وه‌زیرى رۆشنبیریى عێراق له‌جیاتى مه‌لا ته‌ڵاڵ وه‌کو وته‌بێژى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق کۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانیى هه‌فتانه‌ى ئه‌نجامدا. رۆژى 23ى حوزه‌یرانى 2020 مسته‌فا کازمی، ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵى وه‌کو وته‌بێژى خۆى ده‌ستنیشانکرد، که که‌سێکى ره‌خنه‌گر بوو له حکومه‌تى پێشووى عێراق.
هاوڵاتى بیست و سێ په‌رله‌مانتار ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان تۆمه‌تبارده‌که‌ن به‌وه‌ى که پێشێلى ژماره‌یه‌ک مادده‌و بڕگه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستانى کردوه ئه‌وه‌ش له پێناو رازیکردنى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێبه‌کردنداو ده‌شڵێن:" ڕێگه‌ناده‌ن ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته باڵایه به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندى و خواستى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن یا لایه‌نێکى سیاسى به‌کاربهێنێت". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 26ى تشرینى دووه‌مى 2020، له راگه‌یه‌ندراوێکدا هاوبه‌شدا، رایده‌گه‌یه‌نن"دوا به‌دواى کۆبونه‌وه‌ى ژماره (١٠)ى خولى ئاسایى پایزه‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه، (٢٥ى ١١ى ٢٠٢٠)، که تیایدا پێشێلى ژماره‌یه‌ک مادده‌و بڕگه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان کرا و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان له‌ده‌ره‌وه‌ى خواستى خه‌ڵک و له پێناو ڕازیکردنى ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێکردندا، به پێچه‌وانه‌ى چه‌ند ده‌قێکى یاسایى هه‌ڵسوکه‌وتى کرد، به پێویستى ده‌زانین هه‌ڵوێستى خۆمان بۆ ڕایگشتى ڕون بکه‌ینه‌وه." هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌شڵێن"ڕێگه ناده‌ین ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته باڵایه به پێى به‌رژه‌وه‌ندى و خواست و ویستى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن یان لایه‌نێکى سیاسى به‌کاربهێنێت و ئه‌م ده‌زگا گه‌وره‌و گرنگه‌ى گه‌ل له ڕێڕه‌وى ڕاسته‌قینه‌ى خۆى لا بدات و ئیراده‌ى نوێنه‌رانى خه‌ڵک له‌وه زیاتر پێشێل بکات." ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که... به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان ڕاگه‌یه‌نراوى (٢٣) ئه‌ندام په‌رله‌مان بۆ ڕایگشتى خه‌ڵکى کوردستان هاوڵاتیانى به‌ڕێز... دوا به‌دواى کۆبونه‌وه‌ى ژماره (١٠)ى خولى ئاسایى پایزه‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه، (٢٥ى ١١ى ٢٠٢٠)، که تیایدا پێشێلى ژماره‌یه‌ک مادده‌و بڕگه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان کرا و، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان له‌ده‌ره‌وه‌ى خواستى خه‌ڵک و له پێناو ڕازیکردنى ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێکردندا، به پێچه‌وانه‌ى چه‌ند ده‌قێکى یاسایى هه‌ڵسوکه‌وتى کرد، به پێویستى ده‌زانین هه‌ڵوێستى خۆمان بۆ ڕایگشتى ڕون بکه‌ینه‌وه . ئێمه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى له خواره‌وه ناومان هاتوه، پێمانوایه په‌رله‌مان باڵاترین ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و چاودێریکردنه له هه‌رێمى کوردستاندا و مه‌رجه‌عى سیاسى و یاسایى خه‌ڵکى کوردستانه، و ڕێگه ناده‌ین ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته باڵایه به پێى به‌رژه‌وه‌ندى و خواست و ویستى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن یان لایه‌نێکى سیاسى به‌کاربهێنێت و ئه‌م ده‌زگا گه‌وره‌و گرنگه‌ى گه‌ل له ڕێڕه‌وى ڕاسته‌قینه‌ى خۆى لا بدات و ئیراده‌ى نوێنه‌رانى خه‌ڵک له‌وه زیاتر پێشێل بکات. له داهاتوشدا هه‌مو هه‌وڵ و ڕێکاره په‌یڕه‌وى و یاسایى و ده‌ستوریى و دیبلۆماسییه‌کان و بنه‌ماى متمانه‌دانى گه‌ل به‌کارده‌هێنین بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌م دۆخه ڕزگار بکه‌ین، تا له‌وه زیاتر خه‌ڵک بێ ئومێد نه‌کرێت و که‌لێنى نێوان خه‌ڵک و دامه‌زراوه‌کان زیاتر نه‌بێت و لانیکه‌م په‌رله‌مانتار بتوانێت نوێنه‌رایه‌تى گه‌ل بکات و ده‌نگ و ڕه‌نگى ڕاسته‌قینه‌ى هاوڵاتیانى سته‌م لێکراوى کوردستان بێت له دۆخێک‌دا که ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن شکستى هێناوه له‌وه‌ى بتوانێت ته‌نانه‌ت موچه‌ى موچه‌خۆران دابین بکات. نمونه‌ى ژماره‌یه‌ک پێشێلکارى یاسایى و په‌یڕه‌ویى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان: ١ـ به پێى خاڵى (چواره‌م) له مادده‌ى (٤٨) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان، سه‌رۆکى فراکسیۆن یان نوێنه‌رى پێکهاته‌یه‌ک، یان لانیکه‌م (١٠) ئه‌ندام به‌ر له (٢٤) سه‌عات له واده‌ى دانیشتنه‌که، ده‌توانێت داواى زیادکردنى بابه‌تێک بۆ به‌رنامه‌ى کار بکات، بابه‌ته‌که گشتى و به په‌له بێت و دواخستنى ببێته هۆى له ده‌ستدانى گرینگى داواکارییه‌که، به‌ڵام ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى پشتیان کرده داواى گفتوگۆى کێشه‌ى موچه‌ى موچه‌خۆرانى کوردستان، و به پێچه‌وانه‌ى ئه‌م بڕگه‌یه ڕه‌فتاریان کرد‌و واژۆى (٢١) ئه‌ندام په‌رله‌مانیان له فراکسیۆنه جیاجیاکان فه‌رامۆش کرد، که له کاتى یاسایى خۆیدا پێشکه‌ش کرابو. ٢ـ به پێى خاڵى (یه‌که‌م)، له مادده‌ى (٦٦)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، (١٠) ئه‌ندام ده‌توانن داوایه‌ک پیشکه‌ش بکه‌ن به ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى، بۆ ئه‌وه‌ى بابه‌تێکى گشتى بخرێته‌ڕو بۆ گفتوگۆ له نێوان حکومه‌ت و په‌رله‌ماندا بۆ به‌دیهێنانى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى، به پێى خاڵى (سێیه‌م) له هه‌مان مادده، ده‌بێت ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى له ماوه‌ى (١٤) ڕۆژدا ئه‌و بابه‌ته بخاته به‌رنامه‌ى کاره‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و مادده‌یه‌وه، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى یاداشتى (١٦) په‌رله‌مانتاریان فه‌رامۆش کرد که له ڕۆژى (٢ى ١١ى ٢٠٢٠) پێشکه‌شکرا بو بۆ گفتوگۆى بابه‌تى ده‌ستگیرکردنى ڕۆژنامه‌نوسان و چالاکه‌وانان له پارێزگاى دهۆک به ئاماده‌بونى وه‌زیرى ناوخۆ. ٣ـ به پێى بڕگه‌کانى (یه‌که‌م) و (سێیه‌م) له خاڵى (دوه‌م)ى مادده‌ى (٥٦)ى په‌یڕه‌و، ئه‌ندامى په‌رله‌مان بۆى هه‌یه بۆ ماوه‌ى یه‌ک ده‌قیقه له‌هه‌ر کاتێکى دانیشتنى په‌رله‌ماندا له ڕێى خاڵى په‌یڕه‌وییه‌وه ئاخاوتن بکات، کاتێک بینى پێشێلى یه‌کێک له مادده‌و بڕگه‌کانى ده‌ستور یان یاسایه‌کى به‌رکار کرا، به‌ڵام ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى و خودى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له دانیشتنى ڕۆژى (٢٥ى ١١ى ٠٢٠٢٠) به پێچه‌وانه‌وه ڕێگه‌ى نه‌دا ئه‌ندامان به پێى ئه‌م مافه په‌یڕه‌وى و یاساییه بۆچونه‌کانیان ده‌ربڕن و ئه‌رکى خۆیان جێ به‌جێبکه‌ن و ڕێگه‌ى لێگرتن و مایکى له‌سه‌ر کوژاندنه‌وه. ٤ـ به پێى بڕگه‌ى (سێیه‌م) له مادده‌ى (٦٠)ى په‌یڕه‌و، پێویسته ئه‌و پرسیارانه‌ى که به نوسراو یان زاره‌کى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ئاراسته‌ى حکومه‌ت ده‌کرێن له ماوه‌یه‌ک له (٧) ڕۆژ تێپه‌ێ نه‌کات وه‌ڵام بدرێنه‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى ئه‌م بڕگه په‌یڕه‌ویى و یاساییه‌وه، به‌هۆى لاوازى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى و بێبایه‌خ ته‌ماشاکردنى داواى په‌رله‌مانتاران که داواى خه‌ڵکى کوردستانن، زۆرینه‌ى زۆرى پرسیار‌و به‌دواداچونه‌کان له‌و ماوه‌یه‌دا ناگه‌ڕێنه‌وه‌و هێندێک له پرسیار‌و به‌دواداچونه‌کان زیاتر له چوار مانگ دوا ده‌که‌ون و هێندێکیان هه‌ر وه‌ڵام نادرێنه‌وه، و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانیش هیچ هه‌ڵوێست و ڕێکارێکى نییه بۆ ئه‌م یاساشکێنیه‌ى دامه‌زراوه‌ى جێ به‌جێکردن. ٥ـ له‌به‌ر گرنگى به‌رنامه‌و پلانى حکومه‌ت له بوارى خه‌رجى و داهاتدا، له په‌یڕه‌وى ناوخۆدا به‌شێکى سه‌ربه‌خۆ ته‌رخانکراوه بۆ بابه‌تى بودجه‌و ژمێره‌ى کۆتایى، به‌ڵام ئه‌وه دو ساڵه ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێکردن زۆر به ئاشکرا سه‌رجه‌م مادده‌کانى (٩٨ تا ١٠٩) پێشێل ده‌کات و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیش هیچ هه‌ڵوێستێکى نییه له پابه‌ندکردنى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن، له کاتێکدا حکومه‌ت له په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ى وه‌رگرتوه. ٦ـ به پێى مادده‌ى (١١١) له په‌یڕه‌وى ناوخۆ، پێویسته ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئازادى کارى په‌رله‌مانى بۆ فراکسیۆن و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئۆپۆزسیۆنه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات، به‌ڵام ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ڕه‌چاوى ئه‌م مافه ناکات که له‌م مادده‌یه‌دا هاتوه و جیاوازى ده‌کات. ٧ـ به پێى خاڵى (یه‌که‌م) له مادده‌ى (٩)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ، پێویسته دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان به ئاشکرا به‌ڕێوه بچن، و بۆ خه‌ڵکى کوردستان په‌خش بکرێن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى ئه‌م بڕگه‌یه‌وه، ده‌زگاى ڕاگه‌یاندنى په‌رله‌مان که له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆى سه‌رۆکایه‌تیدایه جیاوازى ده‌کات له په‌خشکردنى ده‌نگ و ڕه‌نگى په‌رله‌مانتاراندا، به‌تایبه‌ت ئه‌و کاتانه‌ى په‌رله‌مانتاران بۆچونیان له بۆچونى ده‌سه‌ڵات جیاوازه‌و به دڵى ده‌زگاى جێ به‌جێکردن و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ئاخاوتن ناکه‌ن ده‌نگ و ڕه‌نگیان به‌جۆرێک ده‌بڕدرێت و لا ده‌درێت که خه‌ڵک له ڕاستییه‌کان تێ نه‌گات، هه‌رکه‌سێکیش بیه‌وێت ده‌توانێت ته‌ماشاى په‌خشى دانیشتنه‌کان بکاته‌وه تا ده‌یان نمونه‌ى له‌و جۆره ببینێت. ٨ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى دانراو ڕاگه‌یه‌نراوى په‌رله‌مان له‌سه‌ر داوا‌و ویستى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن، وه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى کۆبونه‌وه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوى ڕۆژى (١٧ى ١١ى ٢٠٢٠)، که بڕیاربو گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌پێشهاتى په‌سه‌ندکردنى یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى فیدراڵى به ئاماده‌بونى حکومه‌ت، به‌ڕێوه بچێت. ناوه‌کان: 1. عه‌بدولستار مه‌جید. 2. عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ته‌ها. 3. د.شێرکۆ جه‌وده‌ت. 4. سیروان بابان. 5. د.موحیه‌دین حه‌سه‌ن یوسف. 6. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى. 7. ڕوپاک ئه‌حمه‌د ڕه‌حمان. 8. دیارى ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ڕه‌حیم. 9. به‌دریه ئیسماعیل مه‌حمود. 10. هڵز ئه‌حمه‌د موحه‌ممه‌د. 11. عوسمان کانی کورده‌یی. 12. ئاشنا عه‌بدوڵڵا قادر. 13. شیرین ئه‌مین عه‌بدولعه‌زیز. 14. د.شایان کاکه ساڵح. 15. د.هه‌ورامان گه‌چێنیه‌یی. 16. دابان موحه‌ممه‌د حسێن. 17. موسلیم عه‌بدوڵڵا قه‌صری. 18. جه‌لال موحه‌ممه‌د ئه‌مین. 19. عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی. 20. د.کازم فاروف. 21. سیپان سالم ئامێدی. 22. کاوه عه‌بدولقادرحه‌سه‌ن. 23. موژده مه‌حمود موحه‌ممه‌د. له‌گه‌ڵ ڕێزدا ٢٦ى ١١ى ٢٠٢٠
هاوڵاتى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم رایگه‌یاند، رێککه‌وتنى شنگال به‌ره‌و جێبه‌جێکردن هه‌نگاو ده‌نێت و ئومێده‌وارین:" ئه‌و هێزانه‌ى نایاسایین و خه‌ڵکى شنگال نین و له‌و ناوچانه‌دان دووربخرێنه‌وه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ى تشرینى 2020، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم رایگه‌یاند، رێککه‌وتنى شنگال به‌ره‌و جێبه‌جێکردن هه‌نگاو ده‌نێت و ئێستاش چه‌ند هه‌نگاوێکى کرده‌یى نراوه، ده‌شڵێت، "ئومێده‌وارین ئه‌و هێزانه‌ى نایاسایین و خه‌ڵکى شنگال نین و له‌و ناوچانه‌دان دووربخرێنه‌وه." هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، "زانیارى پێویست له‌سه‌ر شێروان شێروانى بڵاوکراوه‌ته‌وه، له‌و بابه‌ته‌دا یاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت و دادگاش رێچکه‌ى خۆى وه‌رگرتووه و پارێزه‌ره‌که‌ى و رێکخراوى خاچى سورى نێوده‌وڵه‌تى بینیویانه و هیچ گرێیه‌ک له‌و بابه‌ته‌دا نییه". هاوکات وه‌زیرى ناوخۆ باسى له‌وه‌شکرد: "هه‌موو گیراوه‌کانى دیکه‌ش به پرۆسه‌ى یاسایى و دادگادا تێده‌په‌ڕن و ئه‌و که‌سانه‌ى پلان و ئاژاوه بۆ ئاسایش و ئارامى و سه‌قامگیرى هه‌رێم دروستده‌که‌ن، یاسا رێگه به که‌سیان نادات و به‌پێى فه‌رمانى دادگاکان گیراون و به‌پێى یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت."
هاوڵاتى قه‌ره‌یلان ئاشکراى ده‌کات، ساڵى 1990 له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه شاندێکى پێکهاتوو له هه‌رچوار پارچه‌ى کوردستان بانگهێشتى واشنتۆن ده‌کرێت، په‌که‌که ڕه‌تیده‌کاته‌وه که بڕواته ئه‌مریکا و ده‌شڵێت:"به‌ڵام له‌سه‌ر داواى مام جه‌لال، په‌که‌که که‌سێک وه‌کو نوێنه‌ر ده‌نێرێت ناوى په‌که‌که له سه‌رووى ناوى پارته کوردییه‌کاندا ده‌نووسێت". موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌رى په‌که‌که له میانه‌ى به‌شدارییکردنى له به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تى ستێرک تیڤى له به‌شێکى قسه‌کانیدا زانیاریى نه‌بیستراوى له‌سه‌ر نامه‌یه‌کى مام جه‌لال ئاشکرا کرد. قه‌ره‌یلان ده‌ڵێت:" له دواى شه‌ڕى کوه‌یت، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا داواى کردبوو که شاندێکى پێکهاتوو له نوێنه‌رانى هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان سه‌ردانى واشنتۆن بکات، که به‌تایبه‌تى داواکرابوو په‌که‌که‌ش له‌و شانده‌دا جێبگرێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕه‌ى که تورکیا به‌پشتیوانى ئه‌مریکا و ناتۆ له‌دژى کوردان ده‌یکرد، په‌که‌که ڕه‌تیکردبووه‌وه، که نوێنه‌رى خۆیان بنێرێته ئه‌مریکا. هه‌روه‌ها موراد قه‌ره‌یلان له قسه‌کانیدا ئاشکراى کردووه، که له‌و کاته‌دا مام جه‌لال نامه‌یه‌ک بۆ په‌که‌که ده‌نێرێت و تێیدا ده‌نووسێت:" ئه‌گه‌ر په‌که‌که به‌شداریى له‌و شانده‌یه‌دا نه‌کات ئه‌وا، ئه‌و شانده قورسایى و بایه‌خى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات بۆیه مام جه‌لال داواى له په‌که‌که کرد بۆ پاراستنى ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ى باشور و بۆ گه‌لى باشور، به‌شداریى له‌م شانده‌دا بکات". هاوکات، موراد قه‌ره‌یلان له‌سه‌ر هۆکارى پێداگرى مام جه‌لال بۆ به‌شدارى کردنى په‌که‌که ده‌ستنیشانى ده‌کات، له‌وکاته‌دا "په‌که‌که ته‌نها هێز بوو له کوردستان که به شێوازێکى چالاک له زاپ و خواکورکه‌وه هه‌تا دێرسیم له ناو شه‌ڕێکى گه‌وره‌دا بوو له دژى داگیرکه‌ران و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى شه‌ڕ و چالاکییه‌کانى په‌که‌که‌ش له میدیا جیهانییه‌کاندا ڕۆژانه ده‌بینرا و ده‌بیسترا، هه‌ر بۆیه مام جه‌لال وتبووى که ده‌بێت له ئه‌و په‌یامه‌یدا که له‌سه‌رناوى کوردان ده‌نووسرێت ناوى په‌که‌که له سه‌روى هه‌ووانه‌وه بێت، به‌و پێیه‌ش په‌یامه‌که‌ى په‌که‌که له واشنتۆن خوێندرایه‌وه". ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌رێوبه‌رى په‌که‌که، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، که ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنێى ئاگادارى ئه‌و نامه و هه‌وڵه‌کانى مام جه‌لال بووه، وتیشى:“هه‌ر بۆیه له‌و کاته‌دا ئه‌گه‌رچى په‌که‌که بۆ خۆى به‌شدارى له شانده‌که‌دا نه‌کرد، به‌ڵام که‌سێک به ناوى عیسمه‌ت شه‌ریف ڤانلى وه‌کو نوێنه‌رى په‌که‌که له‌و کاته‌دا له ناوشانده‌که‌دا چووه واشنتۆن و په‌یامه‌که‌ى په‌که‌که‌ى له‌وێ خوێنده‌وه، په‌که‌که له‌وکاته‌شدا ڕۆڵ و پێگه‌یه‌کى گرنگى له سه‌ر ته‌واوى کوردستان و دۆزى کورد هه‌بوو".
هاوڵاتى کۆنفرانسى یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانى کوردستان و KNK و حیزب و رۆشنبیران و چالاکوانان که نزیکه‌ى 250 که‌س به‌شداریان تێدا کرد، " شه‌ڕى ناوخۆیى ته‌حریم و مه‌حکوم ده‌کات و به هێڵى سوورى ده‌زانێت". ئه‌و کۆنفرانسه که رۆژى 21ى تشرینى دووه‌م له رێگاى ئۆنلاینه‌وه سازکراو یه‌کێتى په‌رله‌مانى کوردستان و KNK رێکیخستبوو، دواى ته‌واوبوونى کۆنفرانس راگه‌یاندنێک بڵاوکرایه‌وه، تێیدا هاتووه" کۆنفڕانس، ده‌ستکه‌وته‌کان، له هه‌ر پارچه‌یه‌کى کوردستاندابێت، به ده‌ستکه‌وتى نه‌ته‌وه‌ییو نیشتیمانى ده‌زانێت‌و پاراستن‌و رێزگرتنى وه‌ک ئه‌رکێکى نه‌ته‌وه‌ییو نیشتیمانى ده‌بینێت." ده‌قى راگه‌یاندنه‌که: له‌م باره‌یه‌وه‌ى کۆنفڕانسه‌که ئه‌نجامنامه‌ى گوتوبێژ و راوێژه‌کانى نێوان ئاماده‌بووانى بۆ راى گشتى راگه‌یاند که تێیدا هاتووه: "له‌سه‌ر بانگه‌وازى یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانى کوردستان (KPU)و کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان (KNK)، رۆژى شه‌ممه، رێکه‌وتى ٢١/١١/٢٠٢٠، کۆنفڕانسى راوێژ بۆ په‌ره‌پێدانى دیالۆگى ناوخۆیی، به شێوه‌ى ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو. نوێنه‌رى زۆربه‌ى پارت‌و رێکخراوه سیاسییه‌کانى کوردستان، نوێنه‌رى رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی، ژماره‌یه‌کى به‌رچاو سیاسه‌تمه‌دار، رۆشنبیر، هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ر، میدیاکار‌و که‌سایه‌تى سه‌ربه‌خۆى کوردستانی، له هه‌ر چوار به‌شى کوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ى ووڵات، که مه‌زه‌نده به ٢٥٠ که‌سایه‌تى ده‌کرا ، له کۆنفڕانسه‌که‌دا ئاماده‌بوون و ڕاو بۆچوون و په‌یامه‌کانى خۆیان پێشکه‌ش کرد. مایه‌ى خۆشحاڵیه، سه‌ره‌ڕاى جیاوازى بیروڕا، سه‌رجه‌م به‌شداربووانى کۆنفڕانس لایه‌نگرى دیالۆگ و ئاشتى ناوخۆیى بوون، به‌شداربووان به‌و په‌یام و داخوازیه‌کانیان، ره‌نگدانه‌وه‌ى ویستى ملیونه‌ها کوردستانى بوون. هه‌ڵوێست و داخوازى به‌شداربووان له دژى داگیرکارى بۆ چاره‌سه‌رى ته‌نگژه ناوخۆییه‌کان، زۆر هیوا به‌خشن. به‌ڕێوه‌چوونى کۆنفڕانسێکى له‌م چه‌شنه، له‌سه‌روبه‌ندى پێشهاتى نوێ‌و گۆڕانکارى که کوردستان، رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست‌و جیهان، به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، کارێکى پێویست و نیشتیمانى بوو. پاش شیکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که و ووتووێژى چڕ‌وپڕ، کۆنفڕانس ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بۆ راى گشتى راده‌گه‌یه‌نێت: ١- کۆنفڕانس، ده‌ستکه‌وته‌کان، له هه‌ر پارچه‌یه‌کى کوردستاندابێت، به ده‌ستکه‌وتى نه‌ته‌وه‌ییو نیشتیمانى ده‌زانێت‌و پاراستن‌و رێزگرتنى وه‌ک ئه‌رکێکى نه‌ته‌وه‌ییو نیشتیمانى ده‌بینێت. ٢- کۆنفڕانس، شه‌ڕى ناوخۆیى ته‌حریم و مه‌حکوم ده‌کات و به هێڵى سوورى ده‌زانێت. بۆیه پێویسته هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ى ده‌که‌ونه نێوان هێزه کوردستانیه‌کانه‌وه، به رێگاى دیالۆگ چاره‌سه‌ر بکرێن. ٣- کۆنفڕانس هه‌ر کێشه‌و رووبه‌رووبوونێکى چه‌کدارى له نێوان هێز‌و لایه‌نه‌کان بۆ چاره‌سه‌رى ناکۆکیه‌کان، به مه‌ترسییه‌کى گه‌وره بۆ سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانى کوردستان ده‌بینێت. ٤- کۆنفڕانس پشتگیرى هه‌موو بانگه‌وازیى و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک بۆ گێڕانه‌وه‌ى متمانه و قبوڵکردنى یه‌کتر ده‌کات، داوا له هه‌موو پارت‌و رێکخراو‌و که‌سایه‌تیه کوردستانییه‌کان ده‌کات پشتیوانى له هه‌ر هه‌ڵوێستێک بکه‌ن که له خزمه‌ت دیالۆگ‌و ئاشتى ناوخۆییدابێت. ٥- ره‌وشى ناوچه‌که ئاڵۆز‌و هه‌ستیاره، هه‌م مه‌ترسی و هه‌م ده‌رفه‌تداره. بۆیه کۆنفڕانس به ئه‌رکى هه‌موو لایه‌کى ده‌زانێت که ناکۆکیه‌کانیان بخه‌نه لاوه، له یه‌کتر نزیک ببنه‌وه‌و ته‌باییو یه‌کڕیزى په‌ره‌پێبده‌ن. ٦- کۆنفڕانس بۆ خاوکردنه‌وه‌ى گرژیه‌کان و زه‌مینه خۆشکردن بۆ ئاشتی و دیالۆگ، داوا له لایه‌نه کوردستانیه‌کانى ناکۆک له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌کات که ده‌بێ راگه‌یاندنه‌کانیان دژ به یه‌ک رابگرن. ٧- کۆنفڕانس، ده‌ستپێشخه‌رى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان و یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى لایه‌نه ناکۆکه‌کان به دیالۆگ به‌رز ده‌نرخێنێ. هه‌روه‌ها فراوان کردنى ده‌ستپێشخه‌ریه‌که به که‌سایه‌تیه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیو جه‌ماوه‌ریه‌کانى هه‌ر به‌شێکى کوردستان، به گرنگ ده‌زانێ. ٨- کۆنفڕانس هیواخوازه هه‌موو لایه‌نه کوردستانیه‌کان بۆ پێکهێنانى دامه‌زراوه‌یه‌ک وه‌ک مینبه‌ر‌و چه‌ترى گشتى کارى جددى بۆ بکرێت و رێککه‌وتن بکرێت له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ى نیشتیمانى بۆ هێنانه‌دى خواسته کوردستانى و نیشتیمانیه‌کان."
هاوڵاتى عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیرى لاوان و وه‌رزشى عێراق گه‌یشته شارى سلێمانى و له لایه‌ن پارێزگارى سلێمانى و وه‌فدێکى وه‌رزشى شاره‌که‌وه پێشوازى لێ‌کرا. ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 26ى تشرینى دووه‌مى 2020، عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیرى لاوان و وه‌رزشى عێراق له ڕایگه‌یاند، ئامانجى هاتنى بۆ سلێمانى به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى چه‌ند یه‌که‌یه‌کى وه‌رزشى و سازدانى چه‌ندین کۆبوونه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌رزشکارانى سلێمانی.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌ى هه‌رێم پیشبینى ده‌کات ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له ناوچه شاخاوییه‌کانى دهۆک و هه‌ولێر به‌فر ببارێت و له ناو شاریش باران، به‌ڵام له ناوچه‌کانى سلێمانى و که‌رکوک باران ناوبه‌ناو ببارێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که له سبه‌ینێ هه‌ینى بارانبارین که‌م ده‌بێته‌وه و له‌هه‌ندێک پارێزگاى هه‌رێم نمه نمه باران ده‌بارێت.
هاوڵاتى گروپی میلیشیای عێراقی، کەتائیب حزبوڵا، که‌په‌یوه‌سته به‌سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه، رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لەپێشخستنی کارنامەی سوپای پاسداران لەعێراق، بەپێ وتەی شرۆڤەکارانی سیاسی گروپەکە بە «بریکاری دڵخواز»ی ئێران دادەنرێت لەعێراق. سەرەڕای ئه‌وه‌ی بەشێکی ده‌سه‌ڵاتداره لەهێزەکانی حەشدی شەعبی کە به‌ڕووکار له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومەتی عێراقدایە، کەتائیب حزبوڵا رەتیدەکاتەوە ملکه‌چی فەرمانەکانی فەرماندەی باڵای عێراق، سەرەکوەزیران مستەفا کازمی بێت. میلیشیاکە تۆمەتبارکراوە بەوەی لەپشت هێرشە موشەکییەکانەوەیە بۆسەر باڵیۆزخانەکان، ئه‌رکه سەربازییە بیانییەکان و ماڵی مەدەنیەکان. غەیس تەمیمی چالاکوانی سیاسی و سەرکردەی پارتی مواتەنە، وتی «کەتائیب حزبوڵا و میلیشیاکانی دیکە ئامرازی سوپای پاسدارانن و لەلایەن هێزی قودسەوە رێبەری دەکرێن، که باڵێکی سوپای پاسدارانن له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران». وتیشی «گروپە میلیشیاکانی سەر بەسوپای پاسداران هەوڵی گۆشەگیرکردنی عێراق دەدەن.» ئەم گروپانە هەوڵدەدەن بەر بەهەوڵەکانی بەغدا بگرن بۆ دابینکردنی ئاسایش و گەشەپێدانی ئابوری. دڵسۆزترین خزمەتکاری سوپای پاسداران تەمیمی وتی سوپای پاسدارانی ئێران بریکاره‌کانی لەعێراق بەڕێوەدەبات، کەدواجار زیان لەسەقامگیری و ئابوری و پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق دەدەن. لەدامەزراندنیەوە لەنیسانی 2007، کەتائیب حزبوڵا چەکی لەسوپای پاسدارانەوە پێگەیشتووە، لەلایەن حزبوڵای لوبنانییەوە، کە پەیوەندی نزیکی لەگەڵدا هێشتۆتەوە. ئەم گروپە دامەرزا لەلایەن فەرماندەی هێزی قودسی کوژراو قاسم سوله‌یمانی، کە لەهێرشێکی ئەمریکادا لەکانونی دووەم لەگەڵ بەرپرسی حەشدی شەعبی ئەبومەهدی موهەندیس کوژران پێکەوە. کەتائیب حزبوڵا شێوەی ئێستای وەرگرت دوای ئەوەی پێنج لایەنی چەکداری چالاک لە 2003وە (کەتائیب ئەبو فەزڵ عەباس، کەتائیب کەربەلا، کەتائیب سەجاد، کەتائیب زەید ئیبن عەلی و کەتائیب عەلی ئەکبەر) هێزەکانیان یەکخست. گروپەکە لەئێستادا نزیکەی (10) هەزار ئەندامی هەیە، کەزۆربەیان لەعێراق و سوریان. هەروەها چەند لقێکی پەیوەستی هەیە وەک عوسبەت سائیرین، گروپێک کەوەک رووکار بەکاریدەهێنێت بۆ هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا. شیکەرەوەی سیاسی، عەلا نەشوع وتی «نفوزی کەتائیب حزبوڵا لە 2017وە زیادیکردووە، دەکرێت بەدڵسۆزترین خزمەتکاری سوپای پاسداران دابنرێت.» وتیشی «ئەو میلیشیایە بووە هێزێکی کاریگەر لەنێو حەشدی شەعبیدا، بەتایبەتی لەنێو بەشە هەواڵگری و ئەمنییەکەیدا، هەروەها دەسەڵاتی هەیە بەسەر ژمارەیەک گروپی میلیشیای پەیوەندیداردا». بەگوێرەی نەشوع، کەتائیب حزبوڵا کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی موشەکەکانی کردووە، کە به‌گوێره‌ی راپۆرته‌کان ئێران موشەکی بالیستی دابیندەکات بۆ هێشتنەوەی لەبنکە سەرەکیەکانی گروپەکە لە جورف سەخرو راهێنانی پێدەکات لەسەر دروستکردنی ئەم تەکنەلۆژیایە. سه‌رۆک ئه‌رکانی ئێستای حەشدی شەعبی، عەبدولعەزیز محەمەداوی، کە ناسراوە بە ئەبو فەداک یان «خاڵ»، سەرکردەیەکی کەتائیب حزبوڵایە، هەڵبژێردرا تاجێگەی موهەندیس بگرێتەوە. مێشک شۆردنەوە له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه کەتائیب حزبوڵا کە لە 2009وە لەسەر لیستی جیهانیی تیرۆرە، پروپاگەندەش بڵاودەکاتەوە لەڕێی بڵاوکراوە میدیاییەکان و کەناڵەکانی سەتەلایت و ناوەندە ئایینی و کلتورییەکان لەعێراق، یارمەتی بڵاوکردنەوەی مەزهەبی ویلایەتی فەقیهی ئێران (فەرمانڕەوایی ئاخوندان) دەدەن. نەشوع وتی «میلیشیاکە مەترسییەکی بەرچاوە بۆ سەر بەرژەوەندیەکان و سەقامگیریی عێراق، لەگەڵ ئاسایشی تەواوی هاووڵاتیانی». وتیشی «ئامرازی سەرەکیی سوپای پاسدارانە بۆ لاوازکردنی عێراق تاڕژێمی ئێران «نزیکتربێتەوە لەخەونەکانی بۆ هەژموونی ناوچەیی». هەروەها وتی «بەردەوام هەوڵدەدات خۆی وا وێنا بکات کەگروپێکە لەسەروو یاساوەیه بەهۆی پەیوەندیی بەهێزییەوە لەگەڵ رژێمی ئێران». باسی لەوەشکرد کە کەتائیب حزبوڵا رۆڵی هەبوو لە بەهێز دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانە جەماوەریەکاندا کە ساڵێک لەمەوبەر دروستبوون، لەگەڵ کوشتن و بریندارکردنی هەزاران خۆپیشاندەرو چالاکوان کەداوای چاکسازی و کۆتاییهێنانیان دەکرد بەنفوزی میلیشیاکانی سەر بەسوپای پاسداران لەعێراق. نەشوع داوای لەحکومەتی عێراق کرد بەربگرێت بەچالاکییەکانی میلیشیاکانی سەر بەسوپای پاسداران لەڕێی پشتبەستنیەوە بەهاووڵاتیانی عێراق و هێزە ئەمنیەکانی عێراق.
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عیراق ڕایگه‌یاند لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى نیشتمانى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ته‌رخانکردنى بڕه پاره‌یه‌ک بۆ کڕین و هاورده‌کردنى ڤاکسینى کۆرۆنا ده‌ربڕیوه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌مى 2020، حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق ڕایگه‌یاند:" لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى نیشتمانى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ته‌رخانکردنى بڕه پاره‌یه‌ک بۆ کڕین و هاورده‌کردنى ڤاکسینى کۆرۆنا ده‌ربڕیوه، هه‌روه‌ها بڕه پاره‌یه‌کیش ئێستا له‌وه‌زاره‌تى دارایى ته‌رخانکراوه و ئاماده‌یه بۆ کڕینى ڤاکسینى کۆرۆنا". هه‌روه‌ها وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عیراق راشیگه‌یاند:" دۆخى ته‌ندروستى عیراق له ژێر کۆنتڕۆڵدایه و توانیومانه شوێن و ئۆکسجین و چاره‌سه‌رى پێویست بۆ تووشبووانى کۆرۆنا دابین بکه‌ین، له کاتى دابه‌زینى پله‌کانى گه‌رماش ڕێژه‌ى پشکنینه‌کانمان زیاد کردووه".
هاوڵاتى محه‌مه‌د شیاع سودانى ئه‌ندامى لیژنه‌ى پلاندانانى ستراتیژى و چاودێریکردنى به‌رنامه‌ى حکومى ئاشکرایکرد، لیژنه‌ى یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى ناکۆکییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌پێى بنه‌ماى دابه‌شکردنى سامان به‌یه‌کسانى و گفتوگۆکان بۆ پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 پێکهێنراوه. محه‌مه‌د شیاع سودانى به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕاگه‌یاند: "ئه‌م لیژنه‌یه به‌ده‌ستپێشخه‌رى چوار په‌رله‌مانتار دروستبووه ئه‌وانیش هه‌ر یه‌که له موزاحم ته‌میمى و عه‌دنان زه‌رفى و محه‌مه‌د ده‌ڕاجى له‌گه‌ڵ به‌نده، ئه‌ویش له‌دواى لێکه‌وته‌کانى په‌سه‌ندکردنى یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایی، ورده‌کارییه‌کانى په‌یوه‌ست به‌شایسته‌کانى هه‌رێم". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد:" په‌یوه‌ست به‌پابه‌ندییه‌کانى به‌رامبه‌ر ناوه‌ند، له‌باره‌ى ڕاده‌ستکردنى نه‌وت وداهاته‌کان، که چه‌ند هه‌ڵوێست و راوبۆچوونێک هاتۆته ئاراوه‌وه". سودانى وتیشى: "بنه‌مایه‌کى ڕوونى ده‌ستوور هه‌یه، که باس له‌وه ده‌کات سامانى وڵات بۆ هه‌موو گه‌له و به‌یه‌کسانى دابه‌شده‌کرێت به‌پێى ڕێژه‌ى دانیشتوان، وه‌ک چۆن پارێزگاکان پابه‌ندن، به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌بێت هه‌رێم پابه‌ند بێت". هاوکات ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه که هه‌رێمى کوردستان چه‌ند گرفتێکى هه‌یه له‌گه‌ڵ ناوه‌ند، بۆیه ده‌بێت به‌بایه‌خه‌وه گوێیان لێبگیرێت و چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یى هه‌بێت، "له‌برى ئه‌وه‌ى کێشه‌کان نوێ بکرێنه‌وه له‌کاتى په‌سه‌ندکردنى هه‌ر یاساییه‌ک چ یاساى بوودجه بێت یان ئه‌و یاسانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌کورتهێنانى دارایی،که‌به‌مدواییه له‌گۆڕه‌پانى عێراقدا ڕوویدا". سودانى له‌قسه‌کانیشیدا وتیشی: "له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه کۆبوونه‌وه‌یه‌کى فراوانمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌ر چوار په‌رله‌مانتاره‌که بۆچوونى خۆمان خسته‌ڕوو بۆ ده‌ستپێکردنى دانوستانه‌کان له‌ئێستاوه بۆ ئه‌وه‌ى زه‌مینه‌سازى بکرێت بۆ یاساى بوودجه‌ى 2021 و نامانه‌وێت ئه‌م لێکه‌وتانه دووباره بکرێنه‌وه، به‌مه‌رجێک ده‌ستکارى بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى و یه‌کسانى له‌نێوان گه‌لى عێراق نه‌که‌ین به‌تایبه‌تى له‌دابه‌شکردنى ساماندا". محه‌مه‌د شیاع سودانى ئه‌وه‌شى دووپاتیشیکرده‌وه:" حه‌لبوسى پاڵپشتییه‌کى به‌هێزى بیرۆکه‌که‌ى کردووه و ڕێنمایشى داوه به‌دروستکردنى لیژنه‌یه‌ک و هه‌ر چوار په‌رله‌مانتاره‌که له‌نێو لیژنه‌که‌داین، ده‌بێت له‌رۆژانى داهاتوودا ده‌ست به‌کۆبوونه‌وه و دانوستانه‌کان بکه‌ن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌کان و له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانى بابه‌تى بودجه و ئه‌گه‌ر پێویست بکات له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حکومه‌تى فیدڕاڵى وهه‌رێم کۆده‌بینه‌وه".
هاوڵاتى به‌رپرسانى باڵاى ئیسرائیل رایانگه‌یاند، هێزه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئیسرائیل له‌م چه‌ند هه‌فته‌ى رابردودا رێنماییان پێدراوه بۆئه‌وه‌ى ئاماده‌کارى بکه‌ن بۆ ئه‌گه‌رى هێرشى سه‌ربازیى ئه‌مریکا دژى ئێران پێش کۆتایهاتنى ئیداره‌که‌ى تره‌مپ. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌مى 2020، میدیاکانى ئه‌مریکا بڵاویکردوه، حکومه‌تى ئیسرائیل رێنمایى به سوپا داوه له ئاماده‌باشیدابن، ئه‌مه‌ش نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زانیاریى هه‌واڵگرییان هه‌بێت به‌وه‌ى تره‌مپ فه‌رمانى هێرشێکى له‌و شێوه‌یه ده‌دات، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رپرسانى باڵاى ئیسرائیل پێشبینیى "ماوه‌یه‌کى زۆر هه‌ستیاری" ده‌ستاوده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵات له تره‌مپه‌وه بۆ بایدن ده‌که‌ن که بڕیاره له 20ى کانونى دوه‌مى 2021 ئه‌نجامبدرێت. ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى سوپاى ئیسرائیل که نه‌یانویستوه ناویان ئاشکرابکرێت، ئاماژه‌یان به‌وه کردوه، ئاماده‌کارییه‌کانى سوپاى ئیسرائیل په‌یوه‌ندیى به ئه‌گه‌رى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى هێزه‌کانى سه‌ر به ئێرانه به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ یا له‌ڕێگه‌ى هێزه‌کانى نزیک لێى له سوریا، غه‌ززه و لوبنان. بێنى گانتز، وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیل له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردودا دوجار له‌گه‌ڵ کریستۆفه‌ر میله‌ر، وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریکا به وه‌کاله‌ت قسه‌ى کردوه و تاوتوێى هه‌ماهه‌نگییه‌کانى ئێران و سوریایان کردوه. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا هه‌فته‌ى رابردو سه‌ردانى ئیسرائیل و چه‌ند وڵاتێکى دیکه‌ى که‌نداوى کرد و تاوتوێى پرسى ئێرانیان کردوه. ئه‌و به‌رپرسانه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاش که له سه‌ردانه‌کاندا له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ بون به‌میدیاکانیان راگه‌یاندوه، "هه‌موو بژارده‌کان به‌رانبه‌ر ئێران له‌سه‌ر مێزن". ئه‌مریکا فڕۆکه‌ى بۆمبهاوێژى B52ى گه‌ڕاندوه‌ته‌وه رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست؛ ئه‌وه‌ش وه‌کو ئاماژه‌یه‌کى دیکه بۆ ئاماده‌کارى بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئێران لێکدانه‌وه‌ى بۆ کرا.
هاوڵاتى ئه‌ستێره‌ى ئه‌رژه‌نتینى (دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ته‌مه‌نى 60 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌مى 2020، میدیاکانى ئه‌رژه‌نتین ئاشکرایان کرد که دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا له ته‌مه‌نى 60 ساڵیدا به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه کۆچى دوایى کردووه. مارادۆنا ئه‌ستێره‌ى تۆپى پێ چه‌ندین خه‌ڵاتى بۆ وڵاته‌که‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌و ساڵى 1986 سه‌رکردایه‌تى هه‌ڵبژارده‌که‌ى کرد بۆ بردنه‌وه‌ى جامى تۆپى پێى جیهانی.
