هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى جمهورى له سلێمانى شه‌ش هۆکار باس ده‌کات که به‌هۆیه‌وه گه‌نجان به کۆرۆنا گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن له دیارترینیان" سترێس و دڵه‌ڕاوکێ و تۆقین له کۆرۆنا هۆکارێکى زۆر دیاره له گه‌نجان، چونکه سترێس هۆڕمۆنى کۆرتیزۆڵ زیادده‌کات که به‌رگرى له‌ش دائه‌به‌زێنێ". دکتۆر داهات حه‌وێزى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى جمهورى له سلێمانی، له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له فه‌یسبوک روونکردنه‌وه‌یه‌کى ده‌رباره‌ى هۆکارى گیانله‌ده‌ستدانى گه‌نجان به په‌تاى کۆرۆنا بڵاوکردووه‌ته‌وه. ده‌قى نووسینه‌که‌ى د. داهات حه‌وێزی: هۆکارى گیان له‌ده‌ستدانى گه‌نجان به په‌تاى کۆرۆنا: له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا وامان ئه‌زانى کۆرۆنا ته‌نها کاریگه‌رى له‌سه‌ر که‌سانى به‌ساڵاچوو ده‌کات به‌ڵام ئێستا وا دیار نیه، ڕۆژانه نه‌خۆشى گه‌نج گیرۆده‌ى په‌تاکه ده‌بن و به‌داخه‌وه هه‌ندێکیان گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن. گرنگترین ئه‌و هۆکارانه‌ى ده‌بنه هۆى تێکچونى ته‌ندروستى گه‌نجان و گیان له‌ده‌ستدانیان به‌هۆى ئه‌م ڤایرۆسه بریتین له: 1) هه‌ندێک له‌و نه‌خۆشه گه‌نجانه خۆیان نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه وه‌کو شه‌کره و زه‌خت و نه‌خۆشى دڵ و شێرپه‌نجه‌کان به‌مه‌ش نه‌خۆشیه‌که‌یان له‌سه‌ر قورس‌تر ئه‌بێ. 2)سترێس و دڵه‌ڕاوکێ و تۆقین له کۆرۆنا هۆکارێکى زۆر دیاره له گه‌نجان، چونکه سترێس هۆڕمۆنى کۆرتیزۆڵ زیادده‌کات که به‌رگرى له‌ش دائه‌به‌زێنێ، ترسى له‌ڕاده‌به‌ده‌ر خوێن خه‌ست ئه‌کاته‌وه و ڕێژه‌ى دى دایمه‌ر (D DIMER) له خوێنا زیادده‌کات که مه‌ترسى جه‌ڵته‌ى سیه‌کان زیادده‌کات، هه‌روه‌ها هه‌موو که‌سێک کاتێک زۆر ئه‌ترسێ شپرزه ئه‌بێ و هه‌ناسه‌ى زۆر توند ئه‌بێ و جه‌سته‌ى هاوکارى ناکات بۆ سوود وه‌رگرتن له چاره‌سه‌ره ده‌رمانیه‌کان. 3) زۆرێک له‌و گه‌نجانه دواى تووشبونیان به ڤایرۆسى کۆرۆنا خۆیان فه‌رامۆش ئه‌که‌ن و دره‌نگ دێن بۆ نه‌خۆشخانه به‌مه‌ش هه‌وکردنه‌که زیاتر ته‌شه‌نه ده‌کات و ئیتر سوود له پلازما و چاره‌سه‌ره تایبه‌ته‌کانى کۆرۆنا نابینن. 4)ده‌ستنیشان کردنى هه‌ڵه ( ئه‌مه گرانه‌تایه یان په‌تاى وه‌رزیه! ) و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى هه‌ڵه له‌ڕێگاى سۆشیاڵ میدیاوه بۆ کۆرۆنا هۆکارێکى تر‌ى خراپ بوونى ته‌ندروستى ئه‌و که‌سانه‌یه چونکه هه‌موو نه‌خۆشێک تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه و له که‌سێکى تر ناچێ بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر. 5) پڕبوونى نه‌خۆشخانه حکومیه‌کان و نه‌مانى شوێن له به‌شى چاودێرى وورد هۆکارێکى گرنگه که ناتوانین ژیانى گه‌نجان ڕزگار بکه‌ین. 6)هۆکارى بۆماوه‌یى له‌وانه‌یه ڕۆڵى هه‌بێ له قورسبوونى حاڵه‌ته‌که له‌سه‌ر هه‌ندێ گه‌نج، تێبینى ئه‌وه کراوه هه‌ندێ جار هه‌موو ئه‌ندامانى یه‌ک خێزان به قورسى نه‌خۆشیه‌که ئه‌گرن و خێزانێکى تر به‌سووکى نه‌خۆشیه‌که تێده‌په‌ڕێنن. "به ئومێدى ته‌ندروستیه‌کى باش بۆ هه‌موو لایه‌ک" د.داهات حه‌وێزی به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى جمهورى سلێمانى تایبه‌ت به کۆرۆنا
هاوڵاتى پزیشکێکى ئه‌ڵمانى که خاوه‌نى داهێنانى ڤاکسینى دژه په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنایه له هه‌ردوو کۆمپانیاى "فایزه‌ر"ى ئه‌مریکى و "بیۆنتیک"ى ئه‌ڵمانی، پێشبینى ده‌کات له ناوه‌ڕاستى ساڵى داهاتوودا" ژیان له به‌ریتانیا، ئه‌ورووپا و ئه‌مریکادا ئاسایى بێته‌وه ". ئه‌مڕۆ که‌ناڵى " سکاى نیوز " له زارى ئۆگۆر شاهین زانا پزیشکى ئه‌ڵمانى یه‌وه رایگه‌یاند " پێشبینى ده‌کات له ناوه‌ڕاستى مانگى دیسه‌مبه‌رى داهاتووه‌وه له به‌ریتانیا ده‌ست به دابه‌شکردنى ڤاکسیۆنى دژه کۆرۆنا بکرێت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیداره به وه‌رگرتنى مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى دیاریکراوه‌وه". ئه‌و پزیشکه ئه‌ڵمانیه باسى له‌وه‌شکردووه که وه‌رزى زستان دۆخى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که خراپتر ده‌بێت. سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه قۆناغى سێهه‌م و کۆتایى ڤاکسینى دژى په‌تاى کۆرۆنا راگه‌یاندراو پێشبینى ده‌کرێت له ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌کى سنوردار ده‌ستبکرێت به دابه‌شکردنی. ئۆگۆر شاهین ته‌مه‌ن 55 ساڵ که به ڕه‌گه‌ز تورکه له‌گه‌ڵ ئۆزله‌م توریشى هاوسه‌رى ته‌مه‌ن 53 ساڵ که دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوبه‌رى کۆمپانیایBioNTech ن که هاوکارى کۆمپانیاى Pfizer کرد بۆ به‌رهه‌م هێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا و هه‌ر دوێنێ ئه‌م دوو کۆمپانیایه هه‌واڵێکى خۆشیان به جیهان ڕاگه‌یاند که کۆمپانیاکه‌یان جۆرێک ڤاکسینى به‌رهه‌م هێناوه %90 چالاک و به‌سوود بووه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی تاقیکراوه‌ته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا 28 که‌سى دیکه به‌هۆى توشبونیان به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 686 که‌سى دیکه تووش بوون. له راگه‌یه‌ندراوێکدا، که ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى تشرینى دووه‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند له دوێنێوه 5 هه‌زارو 967 پشکنینى کۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش 686 توشبوى نوێى په‌تاکه تۆمارکراون و 28 که‌سى دیکه‌ش به‌هۆى توشبونیان به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 411 که‌سیش چاکبونه‌ته‌وه. تائێستا له هه‌رێمى کوردستان 88 هه‌زار و 456 که‌س توشى کۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش 2 هه‌زارو 788 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 54 هه‌زار و 458 هاوڵاتیش چاکبونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دوو بژارده ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسانى هه‌رێم و ده‌ڵێت، یان پابه‌ندى رێککه‌وتنى ته‌واو بن یا له به‌غداد پاشه‌کشه بکه‌ن و ده‌شڵێت:"موچه‌تان پێدابیناکرێت ئه‌بێ بڕیارى قورس بده‌ن، ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه رێکه‌وتن له پێناوى خه‌ڵکدا." ئه‌مڕۆ هه‌ینى، عه‌دنان عوسمان،ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌راندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر دوو بژارده‌ى پێشکه‌شى به‌رپرسانى هه‌رێم کردوه و نوسیویه‌تی:"پابه‌ندى ته‌واوى رێکه‌وتنه‌کان بن. که‌موچه‌تان پێدابیناکرێت ئه‌بێ بڕیارى قورس بده‌ن، ده‌بێ له‌گه‌ل به‌غدا بگه‌نه رێکه‌وتن له پێناوى خه‌ڵکدا". هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ى خانه‌ى راپه‌راندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌شڵێت،"یان فه‌رمون له‌به‌غدا پاشه‌کشێ بکه‌ن و چیتر به‌شێک مه‌بن له ماشێنى ده‌سه‌لات له عێراقدا. له سه‌رۆک کۆماره‌وه تا دوا پۆست به‌جێى بێڵن." هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له سه‌روبه‌ندى عێراقى نوێ و نوسینى ده‌ستوره‌که‌یدا که‌س به‌قه‌د "نه‌وشیروان مسته‌فا و جه‌وهه‌ر نامیق" باسیان له ورده‌کارى و مه‌ترسیه‌کان نه‌کرد و هۆشیاریاندا "به‌ڵام ته‌ماح و په‌له‌ى پۆست چاوى نوخبه‌ى کوێر کردبو، ئێستاش نه‌چوه بچێ، مادام په‌یوه‌سته به‌قوتى خه‌ڵکه‌وه پێویسته هه‌نگاو و بڕیارى ئازایانه بدرێ و بنرێ."
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى عێراق تێپه‌ڕاندنى یاساى قه‌رز به‌بێ "سازان" به مه‌ترسیدار ناوده‌بات و پێیوایه دابینکردنى مووچه‌ش به‌بێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کورستان ناده‌ستوورییه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق له راگه‌یێندراوێکدا ده‌ڵێت:" به‌داخه‌وه ئه‌م یاسایه بێ ره‌چاوکردنى سازانى نیشتمانی، به‌دیاریکراویش به‌بێ خواستى کورد په‌سندکرا و تێپه‌ڕێندرا، ئه‌وه‌ش به پێشینه‌یه‌کى مه‌ترسیداره له کارى سیاسى عێراق". هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح ده‌شڵێت:" ته‌ئکید له‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانى نێوان حکومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێم ده‌که‌ینه‌وه، به‌دیاریکراویش دۆسیه‌ى نه‌وت و رێکخستنه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فاف و به‌گوێره‌ى ده‌ستوور که دادپه‌روه‌رى و مافى هاوڵاتیبوون بۆ هه‌موو عیراقیه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق: هه‌رچه‌نده یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى کارێکى پێویست بوو بۆ دابینکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ سێ مانگى داهاتوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌نابردن بۆ قه‌رز چاره‌سه‌رێکى به‌رده‌وام نییه. بۆیه جه‌خت له‌رێگه‌چاره‌یه‌کى بنه‌ڕه‌تى ده‌که‌ینه‌وه که رێگه له‌دووباربوونه‌وه‌ى قه‌یرانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بگرێت ، چونکه قه‌رزکردن به‌ته‌نها به‌س نییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م قه‌یرانه، به‌ڵکو پێویسته پشت به چاکسازیه‌کى گشتیر ببه‌سترێت بۆ چاره‌سه‌رى ریشه‌یى قه‌یرانه‌که‌و پارێزگارى له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وه‌کو ئه‌وله‌ویه‌تێکى بێچه‌ندوچوون. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م یاسایه بێ ره‌چاوکردنى سازانى نیشتمانی، به‌دیاریکراویش به‌بێ خواستى کورد په‌سه‌ندکرا و تێپه‌ڕێندرا . ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌کى مه‌ترسیداره له کارى سیاسى عیراقدا. دابینکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له عیراق به‌بێ چاره‌سه‌رى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم کارێکى ناته‌واوه چونکه ئه‌وانیش هاوڵاتى عیراقن و مافه‌کانیان له‌ده‌ستوردا جێگیرکراوه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دوپاتى ده‌که‌ینه‌وه پێویسته فه‌رمانبه‌ران و ته‌واوى هاوڵاتیان به‌دووربن له‌و ململانێى سیاسیه‌ى که وڵاتى به‌م رۆژه گه‌یاندوه. لێره‌شه‌وه ته‌ئکید له‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانى نێوان حکومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێم ده‌که‌ینه‌وه، به‌دیاریکراویش دۆسیه‌ى نه‌وت و رێکخستنه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فاف و به‌گوێره‌ى ده‌ستوور که دادپه‌روه‌رى و مافى هاوڵاتیبوون بۆ هه‌موو عیراقیه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات. ئه‌و هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ى ئێستا وڵاته‌که‌مان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌هه‌موو لایه‌کمان ده‌خوازێت که یه‌کریزو هه‌ماهه‌نگ بین و دووربین له ووروژاندنى تایفی‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستی، میلله‌ته‌که‌مان ده‌یه‌ها ساڵ نه‌هامه‌تى چه‌شت به‌ده‌ست ئه‌م جۆره گوتار و سیاسه‌ته‌وه و نه‌بوونى حوکمڕانیه‌کى دروست دورکه‌وتنه‌وه له‌بنه‌ماى هاوڵاتى بوون.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کانى جیهاندا دابه‌زى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێت به 43 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى تشرینى دووه‌مى 2020، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 43 دۆلار‌و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 40 دۆلار‌و 46 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک به 42 دۆلار‌و 89 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى لیژنه‌ى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌کانى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان(که‌نه‌که)، که بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر جوڵاندنى هێز و ئاڵۆزییه‌کان پێکهێنرابوون، رایده‌گه‌یه‌نێن له‌کاره‌کانیان به‌رده‌وامن و داواش له حزب، ڕێکخراو، خه‌ڵکى کوردستان ده‌کات درێژه به هه‌ڵویستى ئاشتییانه و دیالۆگى خۆیان بده‌ن و پشتیوانى لێ بکه‌ن. لیژنه‌ى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌کانى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان- که‌نه‌که، که له‌چوارى ئه‌م مانگه‌دا، به‌ئامانجى به‌دواداچوون له‌سه‌ر جوڵاندنى هێز و ئاڵۆزییه‌کانى باشور و به‌تایبه‌ت سنوورى بادینان پێکهێنرابوو، ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بۆ ڕاى گشتى بڵاوکرده‌وه. ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى لیژنه‌ى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌کانى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان: بۆ ڕاى گشتی وه‌ک ده‌زانرێت، له ڕۆژى ٤-١١-٢٠٢٠ دا، له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌کانى له باشورى کوردستان، کۆمیته‌ى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌کانمان دامه‌زراند، لیژنه‌که‌مان له‌و ڕۆژه‌وه هه‌تا ئێستا به‌پێى پلانى خۆى کار ده‌کات و تائێستا ئه‌م کارانه کراون. ١. له ڕێگه‌ى ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێته‌وه، له به‌رزترین ئاستدا په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى پارت و ڕێکخراو و چه‌ندین که‌سایه‌تى کورد دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵیان گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخه‌که کراوه و بۆ چاره‌سه‌ر دۆزینه‌وه پێشنیاره‌کانیان وه‌رگیراون، خۆشحاڵبووین ئه‌م پارت و ڕێکخراو و که‌سانه بۆ چاره‌سه‌رى دۆخه‌که وه‌ک ئێمه بیریان ده‌کرده‌وه، وه پێمانوایه له‌م بواره‌دا پشتیوانى له کاره‌کانمان بکه‌ن و لایه‌نگرى دانوستانه‌کانبن. ٢.له‌م کاته‌دا شاندێکى که‌نه‌که، که له نێویاندا ئه‌حمه‌د کاراموس، هاوسه‌رۆکى که‌نه‌که هه‌یه، له باشورى کوردستانن و ده‌ستیان به دیداره‌کانیان کردووه و شانده‌که‌ى که‌نه‌که، قسه و دیدار له‌گه‌ڵ پارت، ڕێکخراوه کوردییه‌کان، که‌سایه‌تى و ڕۆشنبیران دا ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ستپێشخه‌ریى جیاجیاش له هه‌رێمه‌که بۆ دیالۆگ و ئاشتى هه‌یه، شانده‌که‌ى که‌نه‌که‌ش په‌یوه‌ندى به‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه ده‌که‌ن و هاوکارییان ده‌که‌ن بۆ په‌ره‌پێدانى کارى هاوبه‌ش. ٣. کۆمیته‌که‌مان بڕیاریداوه له کاتێکى نزیکدا به به‌شدارى نوێنه‌رانى پارت و ڕێکخراوه کوردییه‌کان و تاکه‌کان ڕاوێژێکى گشتگیر له سه‌ر تۆڕى زووم (له ڕێگه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه) ئه‌نجامبدات، کاره‌کانیشمان به‌رده‌وامه و زانیارى به‌رفراوان له کاتێکى نزیکدا بۆ ڕاى گشتى بڵاو ده‌که‌ینه‌وه. له‌سه‌ر داواکاریى و هه‌وڵى زۆرێک له خه‌ڵک، حیزب و ڕێکخراوه‌کان، به‌هۆى هۆشیاریى و هه‌ڵوێستى خه‌ڵکى کوردستان، ئێمه ده‌بینین گرژیى و ئاڵۆزییه‌کان که‌مێک که‌م بووه‌ته‌وه و به‌ره‌و میانڕه‌ویى ده‌چێت، جارێکى دیکه، داوا له هه‌موو حزب، ڕێکخراو، تاک و خه‌ڵکى کوردستان ده‌که‌ین که درێژه به هه‌ڵویستى ئاشتییانه و دیالۆگى خۆیان بده‌ن و پشتیوانى له هه‌وڵه‌کانى ئاشتى و دیالۆگ بکه‌ن. لیژنه‌ى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌کانى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان – که‌نه‌که ١٣-٤-٢٠٢٠
هاوڵاتى ئه‌مینداریه‌تى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانى مسته‌فا کازمى بڕیاردراوه مووچه‌ى مانگه‌کانى تشرینى یه‌که‌م و تشرینى دووه‌م به‌یه‌که‌وه خه‌رجبکرێن. ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌مى 2020، حه‌یده‌ر مه‌جید، وته‌بێژى ئه‌مینداریه‌تى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران داوا له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى دارایى و فه‌رمانگه داراییه‌کان کراوه رۆژانى هه‌ینى و شه‌ممه ده‌وام بکه‌ن به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌کارى بۆ دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگه‌کانى تشرینى یه‌که‌م و تشرینى دووه‌م به‌یه‌که‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که دواى ته‌واوکردنى لیستى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان، وه‌زاره‌تى دارایى رۆژى یه‌کشه‌ممه ئاماده‌کارى ده‌کات بۆ دابه‌شکردنى مووچه. به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه په‌رله‌مانى عێراق به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ و به‌بێ ئاماده‌بونى فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى قه‌رز به‌مه‌به‌ستى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنان و دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، له‌به‌رامبه‌ردا پشکى هه‌رێم به‌سترایه‌وه به راده‌ستکردنى نه‌وت و داهاتى ناوخۆوه و به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رێم پشکى له‌و قه‌رزه‌دا پێ‌نادرێت.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌ڵێت:" به‌و پێیه‌ى یاساى قه‌رز به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان تێپه‌رێندراوه، زه‌حمه‌ت و قورسه سه‌رۆک کۆمار بتوانێت ڤیتۆى بکات یا واژۆى له‌سه‌ر نه‌کات". به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى تشرینى 2020 کاتژمێر پێنجى به‌یانى له به‌غدا یاساى قه‌رزى ده‌ره‌کى و ناوخۆى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه په‌سه‌ند کراو سه‌رجه‌م فراکسیۆنه‌کانى کورد بایکۆتى دانیشتنه‌که‌یان کرد، چونکه به‌پێى یاساکه حکومه‌تى عێراق ئیلتزام کراوه به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت راده‌ست نه‌کات هیچ بڕه پاره‌یه‌کى بۆ ره‌وانه ناکرێت. هاوڵاتى: به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌توانێت ڤیتۆ یا واژۆ له‌سه‌ر یاساى قه‌رز نه‌کان که ئه‌مڕۆ په‌سه‌ند کرا؟ نه‌ریمان نادر: سه‌رۆک کۆمار زه‌حمه‌ته‌و ناتوانێت ڤیتۆى یاساکه بکات یا واژۆى نه‌کات، چونکه په‌سه‌ندکردنى یاساکه پێچه‌وانه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى عێراق نییه، ته‌نها ئه‌وه‌یه که به‌بێ کورد تێپه‌ڕێندراوه، به‌ڵام سه‌رۆک کۆمار ده‌توانێت له‌رێگه‌ى که‌ناڵه دبلۆماسیی و سیاسییه‌کانه‌وه به گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق لێکتێگه‌یشتن دروست بکات، به‌ڵام دواجار ئه‌رکى حکومه‌تى هه‌رێمه داواکارییه‌کانى حکومه‌تى عێراق جێبه‌جێ بکات به‌پێى ئه‌و ئیلتزامه‌ى ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى. هاوڵاتى: به‌پێى یاساکه له‌بڕگه‌یه‌کیدا هاتووه که هه‌رکاتێک حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وتى راده‌ستى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى کرد له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پاره بۆ حکومه‌تى هه‌رێم بنێردرێت؟ ئه‌مه چۆن ده‌کرێت؟ نه‌ریمان نادر: ئه‌و بڕگه‌یه په‌یوه‌ندى به حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌یه، کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى ده‌زانێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رۆژانه چه‌ند هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه، حکومه‌تى عێراق هه‌موو نه‌وتى هه‌رێمى ناوێت به‌ڵکو بڕێک دیارى بکرێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه حکومه‌تى عێراق بودجه‌یه‌ک بۆ هه‌رێم بنێرێت. له‌و بڕگه‌یه‌دا حسابى شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیاکانى نه‌وت و خه‌رجییه‌کانى نه‌کراوه، بۆیه به‌شێک له‌و نه‌وته‌ى هه‌رێم ده‌هێڵدرێته‌وه بۆ دابین کردنى خه‌رجییه‌کانى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و هه‌نارده‌کردنى. به‌پێى یاساکه ئه‌گه‌ر وه‌زیرى دارایى عێراق یان سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له یاساى قه‌رز لابده‌ن، به‌رپرسیارێتى یاساییان ده‌که‌وێته سه‌ر، چونکه به‌پێى یاساکه پاره بۆ هه‌رێم ره‌وانه ناکرێت تا هه‌رێم نه‌وت و داهاتى نانه‌وتى راده‌ستى به‌غدا نه‌کات. هاوڵاتى: له‌سه‌ر بنه‌ماى بودجه‌ى 2019 یاساى قه‌رز ده‌رکراوه، ساڵى رابردوو نه‌وت به 56 دۆلار دانراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به 40 دۆلار‌و 41 سه‌نت، ئایا ئه‌گه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه راده‌ست بکرێت له‌سه‌دا 12.67ى بودجه بۆ هه‌رێم ره‌وان ده‌کرێت؟ نه‌ریمان نادر: نرخى نه‌وت له 2019 دا به 56 دۆلار دانراوه و ئه‌مجاره له حدودى 40 دۆلاردایه بۆ هه‌ربه‌رمیلێک، تا ئێستا و له‌مساڵدا حکومه‌تى عێراق به‌به‌هاى 30 ملیار دۆلار نه‌وتى فرۆشتووه، واتا ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست بکات، له‌سه‌دا 12.67ى نه‌فه‌قاتى بۆ ده‌نێردرێت پاش ده‌رکردنى خه‌رجییه‌کانى سیادى و حاکیمه. پێشتر 320 ملیار دینارى مانگانه هاتووه به حکومه‌تى هه‌رێم نازانین دواى ده‌رکردنى ئه‌م یاسایه بۆ یه‌ک جارى دیکه به‌غدا 320 ملیار دینارى دیکه ده‌نێرێت یان نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاربدات و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه راده‌ست بکات له‌گه‌ڵ داهاته نانه‌وتییه فیدڕاڵییه‌کان که حکومه‌تى عێراق داواى ده‌کات و په‌رله‌مانى عێراق کردوویه‌تى به‌مه‌رج بۆ ناردنى پشکى هه‌رێم، ئه‌وکات به‌غدا ئه‌و بڕى 320 ملیار دیناره‌ى که ده‌ینارد زیاترى ده‌کات، چونکه له‌سه‌ر بنه‌ماى بودجه‌ى 2019 ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیله‌که‌ى بناردایه مانگانه 830 ملیار دینارى بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌نارد که ئه‌وکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وت به 56 دۆلار بوو، به‌ڵام ئێستا به‌رمیلێک نه‌وت به 40 دۆلارێکه، ئه‌و بڕه که‌متر ده‌بێت به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا له 320 ملیار دینارکه زیاتر ده‌بێت. هاوڵاتى: پێویسته له‌ئێستادا حکومه‌تى هه‌رێم چ رێگه‌یه‌ک بگرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌م کێشه‌یه؟ نه‌ریمان نادر: پێویسته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌رێگه‌ى که‌ناڵه سیاسییه‌کانه‌وه گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق ده‌ستپێبکاته‌وه به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى دۆسیه‌ى نه‌وت و بودجه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقدا تا چاره‌سه‌رى پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بکرێت.
ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ که یه‌کێکه له‌و 26 په‌رله‌مانتاره‌ى کوردستان داواى کردووه به زووترین کات وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بکه‌ن، ده‌ڵێت:"به‌غدا نیازپاکى له حکومه‌تى هه‌رێم ناوێت، نه‌وتى راده‌ست بکه‌ن که ده‌ڵێن ئیلتزام به رێکه‌وتنه‌کانه‌وه ده‌که‌ین". موسلیم عه‌بدوڵا قه‌سڕێ، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" په‌رله‌مانى عێراق و حکومه‌ته‌که‌ى نیازپاکى حکومه‌تى هه‌رێمى ناوێت، نه‌وتى راده‌ست بکه‌ن تا موچه‌خۆران له دڵه راوکێدا نه‌مێنن، نیازپاکى ئه‌وه‌یه که ئیلتزام به‌و رێککه‌وتنانه‌وه بکه‌ن که به‌ڵێنتانداوه نه‌وت بده‌نه به‌غدا". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ته‌سلیم کردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌کۆى 480 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه باشترین رێگایه بۆ دڵنیایدان به موچه‌خۆرانى هه‌رێم، وتیشى:" پێویسته سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکات و راوبۆچونى فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان و عێراق وه‌ربگرێت، چونکه ئه‌و وه‌فدانه‌ى چونه‌ته به‌غدا تا ئێستا ده‌رئه‌نجامێکى دڵنیایى نه‌داوه‌ته موچه‌خۆران". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که پێویسته رێککه‌وتنێکى کۆنکرێتى بۆ ماوه‌یه‌کى درێژخایه‌ن له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقدا بکرێت، وتیشى:" له‌مساڵدا هه‌موو موچه‌خۆران له دڵه‌راوکێدا بوون، به‌غدا پاره ده‌نێرێت یان نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێکه‌وتن بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر یان ساڵانه بکرێت ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، نه‌ک هه‌موو مانگێک خه‌ڵک و موچه‌خۆران دڵنیانه‌بن له وه‌رگرتنى موچه‌کانیان". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌مى 2020، بیست و شه‌ش ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویانکرده‌وه، ئێمه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستان، که له‌خواره‌وه ئیمزامانکردوه، رایده‌گه‌یه‌نین، دواى ئه‌وه‌ى به‌یانیى ئه‌مڕۆ (١٢/ ١١/ ٢٠٢٠)، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، پڕۆژه یاساى قه‌رزى په‌سه‌ندکرد و هه‌رێمى کوردستان-یشى پابه‌ندکردوه به راده‌ستکردنى نه‌وت و داهاتى ناوخۆ، بۆ ئه‌وه‌ى سودمه‌ندبێت له‌و قه‌رزه، یان ٣٢٠ ملیار دینارى موچه‌خۆرانى هه‌رێم، به‌پێویستى ده‌زانین: ١- حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به‌زوترین کات شاندێک ره‌وانه‌ى به‌غداد بکات و پرسى نه‌وت و خاڵه سنورییه‌کان و شایسته‌ى دارایى ته‌واوه‌تیى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عیراقیى دا، یه‌کلابکاته‌وه. ٢- په‌رله‌مانى کوردستان، دانیشتنێکى به‌په‌له به به‌شداریى وه‌زیرانى په‌یوه‌ندیدارى هه‌رێم ئه‌نجامبدات و تاوتوێى ورده‌کاریى ماف و شایسته‌ى دارایى هه‌رێم و ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیى هه‌ردو حکومه‌تى هه‌رێم و عیراق، بکات. ٣- به‌شێکى ئه‌م پرسه به‌سیاسیکراوه، بۆیه داواکارین له‌رێى که‌ناڵه‌کانى دیپلۆماسییه‌وه، ئاسته‌نگه سیاسییه‌کانى به‌رده‌م ئه‌م پرسه تێبپه‌ڕێنرێن و چیتر خه‌ڵک و موچه‌خۆران له دڵه‌راوکێى موچه و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم دا نه‌بن. ئیمزاکان: 1- مه‌م بورهان قانع. 2- هاوڕێ مه‌لا ستار. 3- دیارى ئه‌نوه‌ر. 4- روپاک ئه‌حمه‌د. 5- گوڵستان سه‌عید. 6- شێرکۆ جه‌وده‌ت. 7- محێدین حه‌سه‌ن یوسف. 8- سه‌لمه فاتیح. 9- عه‌لى حه‌مه‌صاڵح. 10- موسلیم عه‌بدولڵا فه‌سرێ. 11- عه‌باس فه‌تاح. 12- سه‌رچنار ئه‌حمه‌د. 13- سیروان بابان. 14- سه‌رکۆ ئازاد گه‌ڵاڵی. 15- کاروان گه‌زنه‌یی. 16- هه‌لز ئه‌حمه‌د. 17- رۆژان شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش. 18- ئیسماعیل ته‌ها سگیری. 19- عوسمان سێده‌ریی. 20- ئاشنا عه‌بدوڵلا. 21- شیرین یونس. 22- عه‌بدولناصر ئه‌حمه‌د عه‌لی. 23- هێرش فه‌قێ حه‌سه‌ن. 24- زکرى زێباریی. 25- به‌ڵێن ئیسماعیل. 26- فه‌یسه‌ڵ عه‌باس
هاوڵاتى سه‌رۆکى به‌رزایل رایگه‌یاند:" هه‌موومان ده‌مرین به په‌تاى کۆرۆنا"، ئه مقسانه‌ى هاوڵاتیانى وڵاته‌که‌ى تووشى شۆک کردووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه که جائیر بولسنار سه‌رۆکى به‌رازیل، رایگه‌یاند: " پێمناخۆشه ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌ى گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن به ڤایرۆسى کۆرۆنا، به‌ڵام هه‌مووان ده‌مرین، سوودى نییه هه‌ڵبێین". تائێستا له وڵاتى به‌رازیل 163 هه‌زار که‌س به ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و سه‌دان هه‌زارى دیکه‌ش تووشى په‌تاکه بوون که به دووه‌م وڵات داده‌نرێت بۆ له‌رووى گیان له ده‌ستدانه‌وه به کۆرۆنا له دواى ئه‌مه‌ریکا.
هاوڵاتى بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات که" به‌کردنه‌وه‌ى خولى جۆراوجۆر ده‌توانین هێزه‌کانمان به‌زانستى سه‌ربازى سه‌رده‌م پێشبخه‌ین". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌مى 2020، چه‌تۆ ساڵح بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم لیواى یه‌کى به‌رگرى و فریاکه‌وتنى پاراستنى سلێمانى کۆتایى هێنا به‌خولى فریاگوزارى سه‌ره‌تایى له‌ڕێگه‌ى فڕۆکه‌وه، که‌خوله‌که له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان و ئه‌فسه‌رانى وڵاتى سلۆڤاکیاوه به‌شێوه‌ى پراکتیکى کرایه‌وه و بڕوانامه‌یان پێ به‌خشرا. چه‌تۆساڵح بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕایگه‌یاند:" هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین خول و مه‌شقى جۆراوجۆر و تایبه‌ت ڕێک بخه‌ین تا هاوشانى هێزه‌کانى ناوچه‌که، هێزه‌کانى ئێمه‌ش پێشکه‌وتنى به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن له‌زانستى سه‌ربازى سه‌رده‌مدا". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که مه‌شق و راهێنان بۆ پێشخستنى هێزى سه‌ربازى به گرنگ وه‌سف کرد. هاوکات، عه‌میدى فڕۆکه‌وان حسێن فه‌یزوڵا، لێپرسراوى تیمى فڕۆکه‌وانى سلێمانى ڕایگه‌یاند:" ئاماده‌یى ته‌واومان هه‌یه بۆ هاوکاریکردن و مه‌شق پێکردنى هێزه‌کانى ناوخۆ تا له‌کاتى پێویستدا تیمه‌کان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک که‌ڕووبه‌ڕوویان بێته‌وه ئاماده‌بن". لاى خۆیه‌وه، عه‌مید عه‌بدوڵا محمد، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى لیواى یه‌کى به‌رگرى و فریاکه‌وتنى پاراستنى سلێمانى راایگه‌یاند:" له‌کاتى شه‌ڕو حاڵه‌تى نه‌خوازراودا ئه‌و کارمه‌ندانه‌ى خوله‌که‌یان ته‌واوکردووه ده‌توانن چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تایى بۆ برینداران بکه‌ن و به‌زووترین کات بیانگه‌یه‌ننه شوێنێکى سه‌لامه‌ت و نزیکترین بنکه‌ى ته‌ندروستی".
هاوڵاتى هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌ڵێت، له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌وه فۆڕمى کڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل جگه له وێنه‌ى کڕیار، ده‌بێت وێنه‌یه‌کى مامه‌ڵه‌ى فرۆشیاریشى له‌سه‌ر بێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو"سه‌رجه‌م شوفێران و هاوڵاتیان و کڕیارو فرۆشیارانى ئۆتۆمبێله‌کان ئاگادارده‌که‌ینه‌وه که‌وا له‌به‌رواری2020/11/15 له‌کاتى رێکخستنى فۆرمى کڕین و فرۆشتن ده‌بێت جگه له‌کڕیار وێنه‌ى فرۆشیاریش له‌فۆرمه‌کان بدرێت". هه‌روه‌ها به‌پێویستى داده‌نێت که " له‌و به‌رواره به‌دواوه هه‌ر که‌سێک ئۆتۆمبێل بفرۆشێت ده‌بێت وێنه‌یه‌کى مه‌عامه‌لات له‌گه‌ڵ خۆى بێنێت بۆچه‌سپاندنى له‌کاتى دانپیانانى فرۆشتنه‌که". هاوکات، ئه‌وه‌شى رونکردۆته‌وه که "ئه‌م رێکاره‌ش به‌مه‌به‌ستى پاراستنى مافى کڕیاره‌کانه".
هاوڵاتى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، په‌سه‌ندکردنى یاساى قه‌رز له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى زۆرینه، پێچه‌وانه‌ى هێڵه گشتییه‌کانى رێککه‌وتنه‌کانى پێشوتره‌و "وه‌ستانه‌وه‌یه دژ به هه‌ر جۆره لێکنزیکبونه‌وه‌یه‌کى هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان"، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه په‌رله‌مانى کوردستان کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌مى 2020، سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه به‌وه ده‌دات"به‌نیگه‌رانییه‌کى قوڵه‌وه له‌دوایین ھه‌نگاوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڕوانین، که به‌بێ ره‌چاوکردنى به‌هاکانى پێکه‌وه‌ژیان و ھاوبه‌شى و بنه‌ماکانى سیستمى فیدراڵى که له‌ده‌ستورى عێراقدا چه‌سپێنراون، له‌سه‌ر بنه‌ماى زۆرینه‌و بێ ڕه‌چاوکردنى مافى خه‌ڵکى کوردستان، به‌ره‌به‌یانیى ١٢ى ١١ى ٢٠٢٠، یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتھێنانى دارایى په‌سه‌ندکرد". هه‌روه‌ها جه‌ختده‌کاته‌وه "ئه‌م ھه‌نگاوه، پێشێلکردنى گیانى پێکه‌وه‌ژیان و ھاوبه‌شییه‌و پێچه‌وانه‌ى هێڵه‌گشتییه‌کانى رێککه‌وتنه‌کانى پێشوتره، وه‌ستانه‌وه‌یه دژ به ھه‌ر جۆره لێکنزیکبونه‌وه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رى کێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان ھه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماکانى ده‌ستور." ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان: به‌نیگه‌رانییه‌کى قوڵه‌وه له‌دوایین ھه‌نگاوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڕوانین، که به‌بێ ره‌چاوکردنى به‌هاکانى پێکه‌وه‌ژیان و ھاوبه‌شى و بنه‌ماکانى سیستمى فیدراڵى که له‌ده‌ستورى عێراقدا چه‌سپێنراون، له‌سه‌ر بنه‌ماى زۆرینه‌و بێ ڕه‌چاوکردنى مافى خه‌ڵکى کوردستان، به‌ره‌به‌یانیى ١٢ى ١١ى ٢٠٢٠، یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتھێنانى دارایى په‌سه‌ندکرد. ئه‌م ھه‌نگاوه، پێشێلکردنى گیانى پێکه‌وه‌ژیان و ھاوبه‌شییه‌و پێچه‌وانه‌ى هێڵه‌گشتییه‌کانى رێککه‌وتنه‌کانى پێشوتره، هاوکات وه‌ستانه‌وه‌یه دژ به ھه‌ر جۆره لێکنزیکبونه‌وه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رى کێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان ھه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماکانى ده‌ستور. بۆیه وێڕاى سوپاس و ده‌ستخۆشیى زۆرى خۆمان بۆ ته‌واوى فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان و سه‌رجه‌م نوێنه‌رانى ھه‌رێمى کوردستان که یه‌کھه‌ڵوێست و ھاوڕابون بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ى به‌شداربون له‌دانیشتنى ده‌نگدان، رایده‌گه‌یه‌نین که به‌ھه‌ماھه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تیى ھه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان و نوێنه‌رانى ھه‌رێمى کوردستان له‌دامه‌زراوه فیدراڵییه‌کانى عێراق و دواى پرس و راوێژى فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان، دانیشتنى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌کرێت و ھه‌مو ره‌ھه‌نده‌کانى ئه‌م پێشھاته لێکده‌درێنه‌وه‌و ھه‌ڵوێست و بڕیارى یه‌کگرتوانه ده‌گیرێته‌به‌ر، چونکه ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندیى به ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵکى کوردستانه‌وه هه‌یه‌و ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیى هاوبه‌ش ده‌خاته ئه‌ستۆمان. سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان ١٢ى ١١ى ٢٠٢٠
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ى تێپه‌راندنى یاساى قه‌رز که به‌بێ ده‌نگى نوێنه‌رانى کورد تێپه‌رێندرا بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا هاتووه:" له دواى ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمیش ، چه‌ندین جار نیازپاکى خۆى نیشان داوه و سه‌ردانى به‌غداى کردووه و چه‌ندین له‌یه‌کگه‌یشتن و ڕێککه‌وتن له نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدڕاڵى پێشوو و ئێستا هاته ئاراوه". ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وێڕاى ده‌ستخۆشى کردن له نوێنه‌رانى هه‌رێمى کوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، که هه‌ڵوێستێکى یه‌کگرتوویان له به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕاندنى یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى ده‌ربڕى که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2020/11/12 له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به زۆرینه و بێ گوێدانه پرنسیپى سازان و له به‌رچاوگرتنى نیگه‌رانییه‌کانى گه‌لى کوردستان، ده‌نگى له سه‌ر درا. له هه‌مانکاتدا نیگه‌رانیى و ناڕه‌زایى خۆى به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕاندنى ئه‌م یاسایه ده‌رده‌بڕێت. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام و هه‌میشه، ئاماده‌یى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ربڕیوه . له دواى ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمیش ، چه‌ندین جار نیازپاکى خۆى نیشان داوه و سه‌ردانى به‌غداى کردووه و چه‌ندین له‌یه‌کگه‌یشتن و ڕێککه‌وتن له نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدڕاڵى پێشوو و ئێستا هاته ئاراوه و حکومه‌تى هه‌رێم ، هه‌میشه پابه‌ندییه ده‌ستوورییه‌کانى خۆى جێبه‌جێکردووه له به‌رامبه‌ر دابینکردنى ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان . بۆیه ئێمه له کاتێکدا داکۆکى له مافى ڕه‌واى خه‌ڵکى کوردستان ده‌که‌ین ، له هه‌مانکاتدا هه‌موو هه‌وڵێکى خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ێ بۆ ئه‌وه‌ى سته‌م له خه‌ڵکى کوردستان نه‌کرێت. بڕیاره به‌م نزیکانه کۆبوونه‌وه‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى کوردستانیش له حکومه‌تى فیدراڵى ئه‌نجام بدرێت و هه‌ڵوێستى فه‌رمى و یه‌کگرتووى هه‌رێمى کوردستان ڕابگه‌یه‌ندرێت. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 2020/11/12
