هاوڵاتى سه‌رۆکایه‌تیى حکوومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان ڕه‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر دامه‌زراندنى 500 که‌س بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌رکرد و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان ئاشکراى کرد، ئه‌م هه‌فته‌یه ڕێنمایى بۆ دامه‌زراندنیان ده‌رده‌چێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ى تشرینى دووه‌مى 2020، خالس قادر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند:" له لایه‌ن سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه فه‌رمانى دامه‌زراندن بۆ 500 که‌س ده‌رچووه، ئه‌وانیش هه‌موویان په‌رستارى زانکۆ و یاریده‌ده‌رى پزیشکین و له‌سه‌ر میلاکى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داده‌مه‌زرێن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "ئه‌م هه‌فته‌یه ڕێنمایى له‌باره‌ى دامه‌زراندنى ئه‌و 500 که‌سه ده‌رده‌چێت و ده‌رچوویانى ئه‌و دوو به‌شه ده‌توانن فۆڕمى دامه‌زراندن پڕ بکه‌نه‌وه." هاوکات، خالس قادر ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێویستى به کادرى ته‌ندروستى و پزیشک ھه‌یه بۆ خزمه‌تکردنى ھاووڵاتییان.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا 27 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 398 که‌سیش چاکبونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم راشیگه‌یاند:" له دوێنێوه چوار هه‌زارو 841 پشکنینى کۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌و 573 که‌سى نوێ تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون". تائێستا له هه‌رێمى کوردستان 89 هه‌زار و 29 که‌س توشى کۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زارو 815 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 54 هه‌زار و 856 که‌سى دیکه‌ش چاکبونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى جۆرجیا و کارۆلیناى باکور، که دواین ویلایه‌ته‌کان بوون ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تییان به ته‌واوى جیاکرده‌وه، به‌وه‌ش کۆى ژماره‌ى کورسییه‌کانى جۆ بایدن گه‌یشته ٣٠٦ کورسى و دۆناڵد تره‌مپیش گه‌یشته ٢٣٢ کورسی. میدیاکانى ئه‌مریکا رایانگه‌یاند، ئه‌نجامى ده‌نگه‌کانى ھه‌ریه‌ک له ویلایه‌ته‌کانى جۆرجیا و کارۆلیناى باکوریش وه‌ک دوایین دوو ویلایه‌ت بڵاوکرایه‌وه، که بایدن توانى کورسییه‌کانى ویلایه‌تى جۆرجیا بباته‌وه، که ١٦ کورسییه، له‌به‌رانبه‌ردا دۆناڵد تره‌مپ توانى کورسییه‌کانى ویلایه‌تى کارۆلیناى باکور به ده‌ستبھێنێت، که ١٥ کورسییه. له رۆژى ٣ى ئه‌م مانگه‌دا، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌چوو، پاش ته‌واوبوونى ماوه‌ى ده‌نگدان ده‌ستبه جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان کرا و هه‌ر له سه‌ره‌تاى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانیشدا جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان به جیاوازییه‌کى به‌رچاو له‌پێش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئێستاى ئه‌مریکا و کاندیدى کۆمارییه‌کانه‌وه بوو. تائێستا، دۆناڵد تره‌مپ تویت ده‌کات و ده‌ڵێت:" هێشتا ئه‌نجامه‌کان یه‌کلانه‌بوونه‌ته‌وه و ئه‌و براوه ده‌بێت".
هاوڵاتى وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ئاشکرایکرد کوشتنى دوو گه‌نجه‌که‌ى شه‌وى ڕابردووى سلێمانى له‌سه‌ر هاوارکردن بووه بۆ فرۆشتنى دۆ. له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ى تشرینى دووه‌مى 2020، به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ئاشکرایکرد: "له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ى شه‌وى رابردووى سلێمانى دوو که‌س ده‌ستگیرکراون و دانیان به تاوانه‌که‌یاندا ناوه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌وته‌ى تۆمه‌تباره‌کان شه‌ڕه‌که له‌سه‌ر ئه‌وه دروستبووه که یه‌کێک له‌وێدا دۆى فرۆشتووه و هاوارى بۆ دۆ کردووه، ئه‌وانیش وتویانه بۆ ئه‌وه‌نده هاوار ده‌که‌یت و دواتر بووه به ده‌مه‌قاڵێ و ئه‌و رووداوه‌ى لێکه‌وتووه‌ته‌وه". هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌وه‌ى تائێستا هه‌یه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ئه‌وه‌یه به وته‌ى تۆمه‌تباره‌کان، ئیتر نازانن ئه‌گه‌ر کێشه‌ى دیکه‌یان له‌نێواندا هه‌بووبێت پێشتر یان نا.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" تائێستا نازانرێت کێ سه‌رکردایه‌تى قۆناغى داهاتوى وڵات ده‌کات و چاوه‌ڕێین بزانین چى رووده‌دات". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ى تشرینى دووه‌مى 2020، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند:"چاوه‌ڕوانین بزانین چى ڕوده‌دات له داهاتودا، که‌س نازانێت که ئیداره‌ى داهاتو به‌ڕێوه‌ده‌بات، کات ئه‌و پرسه یه‌کلاییده‌کاته‌وه". دۆناڵد تره‌مپ، کاندیدى کۆمارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا یه‌که‌مجاره له‌باس له ئه‌گه‌رى سه‌کردایه‌تینه‌کردنى ئیداره‌ى داهاتوو ده‌کات، له‌کاتێکدا رۆژانه له په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له تویته‌ر به‌پرسانى ولایه‌ته‌کان و دیموکراته‌کان به ساخته‌کردنى ده‌نگه‌کان و "دزینى هه‌ڵبژاردنه‌که" تۆمه‌تبار ده‌کات. جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان و رکابه‌رى دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کان 7ى تشرینى دووه‌م به‌براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى 2020ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا دیاری‌کرا و بووه 46 هه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مریکا.
هاوڵاتى که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یان 30 بۆ 35 په‌رله‌مانتارى کوردستان له فراکسیۆنه جیاوازه‌کان تووشى کۆرۆنا بوون. که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م ته‌لارى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند:" 30 بۆ 35 په‌رله‌مانتارى کوردستان له فراکسیۆنه جیاوازه‌کان تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دوو هه‌فته که‌ره‌نتینه‌مان راگه‌یاند". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد دواى ئه‌و رێکارانه که بزانرێت کێ تووشى کۆرۆنا بووه‌و کێ تووش نه‌بووه ده‌ست به‌دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌کرێته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر بڕینى 320 ملیار دیناره‌که رایگه‌یاند که پشکى هه‌رێم پاداشت نییه، به‌ڵکو مافى کورد خۆیه‌تی. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ى تشرینى دووه‌مى 2020، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" پشکى هه‌رێم پاداشت نییه، به‌ڵکو مافى کورد خۆیه‌تى و بڕینى پێشهاتێکى مه‌ترسیداره". سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ژمارى تایبه‌تیى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ر له‌سه‌ر بێ به‌شکردنى کورد له یاساى قه‌رز رایگه‌یاندوه که " پشکى کوردستان له بودجه‌ى حکومه‌تى فیدراڵى پاداشت نییه، به‌ڵکو مافێکى خۆمانه". هه‌روه‌ها سه‌رۆکى حکومه‌ت ئه‌وه‌ى به‌بیرهێناوه‌ته‌وه که پێویسته په‌یوه‌ندیى ھه‌ولێر و به‌غدا له سه‌ر بنه‌ماى دان پێدانان به ماف و ئه‌رکى ھه‌ر لایه‌ک بێت به پێى ده‌ستور. له به‌شێکى دیکه‌ى نوسینه‌که‌ی، مه‌سرور بارزانى ده‌ڵێت "ئه‌و پێشھاته مه‌ترسیداره پێویسته به زووترین کات ڕاست بکرێته‌وه. ھێشتاش ده‌رفه‌ت ماوه بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ى ئه‌و سته‌مه‌ى ئه‌نجامدرا". به‌ره‌به‌یانى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو 12ى تشرینى دووه‌م 2020 په‌رله‌مانى عێراق به‌بێ ره‌زامه‌ندیى کورد، پرۆژه‌یاساى قه‌رزى بۆ کورتهێنانى بودجه په‌سه‌ندکرد و تا هه‌رێم نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌کان ته‌سلیمى به‌غدا نه‌کات بودجه له‌به‌غداوه بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه ناکرێت.
ھاوڵاتی دوو گەنجی کاسبکار لەبەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی درەنگانێکی ئەمشەو بە چەقۆ کوژران بەھۆی دەمەقاڵەی نێوانیانەوە کە نەزانراوە لەسەرچییە. پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند شەڕەکە لەنێوان چوار کەسدا بووە، دوو کەسیان کوژراون کە تەمەنیان 23 ساڵان و 22 ساڵانەو نەزانراوە شەڕەکە لەسەرچیەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ شەڕکەرەکان و روداوەکە دەوستی پێکردوە. ئەو شوێنەی شەڕەکە تێیدا روویداوە بازاڕێکی گەرم و گوڕ‌و پڕ لەجووڵەیە و بە عەرەبانە خواردنی تێدا دەفرۆشێت و چەند ئوتێلێکی گەشتیاریشی لێیە. شایەتحاڵەکان وتیان هێزەکانی پۆلیس بە زوویی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە بەشێک بوون لە شەڕەکە و دەمەقاڵەیان لەگەڵ یەکتردا ھەبووە.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق، له‌په‌یامێکدا نیگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به تێپه‌ڕاندنى یاساى قه‌رز ده‌ربڕى و رایگه‌یاند:" گله‌یى زۆرمان هه‌یه له فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مان و هێزه نیشتمانییه‌کان، ئه‌وه‌ى رویدا ئه‌وه نه‌بو که ئێمه چاوه‌ڕێمان ده‌کرد". به‌شیر خه‌لیل حه‌داد له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه‌ین بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ى که له کۆبونه‌وه‌ى رابردووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رویدا، که فراکسیۆنه سیاسیه‌کان بێ گوێدانه داخوازى برایان و هاوبه‌شه‌کانیان له فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان، بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتنێک له‌باره‌ى شایسته‌کانى هه‌رێمى کوردستان و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان له یاساى یاساى قه‌رز وه‌کو فه‌رمانبه‌رانى دیکه‌ى عێراق بۆ ئه‌و سێ مانگه‌ى ساڵى 2020 که ماوه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"گله‌یى زۆرمان هه‌یه له فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مان و هێزه نیشتمانییه‌کان، ئه‌وه‌ى رویدا ئه‌وه نه‌بو که ئێمه چاوه‌ڕێمان ده‌کرد، به‌ڵکو چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌مان ده‌کرد وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کى ئه‌رێنییان بۆ داخوازییه‌که‌ى ئێمه هه‌بێت، بۆ دواخستنى ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه بۆ ماوه‌ى چه‌ند کاتژمێرێک له به‌ره‌به‌یانى رۆژى پێنجشه‌ممه، تا ئه‌و کاته‌ى که ده‌گه‌یشتنه رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان، بۆئه‌وه‌ى کۆده‌نگییه‌کى نیشتمانى هه‌بێت بۆ دابینکردنى مافى ته‌واوى پێکهاته‌کانى عێراق له پرۆژه یاساى قه‌رز". هاوکات به‌شیر حه‌داد له په‌یامه‌که‌یدا سوپاسى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌کات که نیگه‌ران بون له تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌یاساى قه‌رز و کاریان کرد بۆ دواخستنی. به‌ره‌به‌یانى دوێنێ پێنجشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌بێ به‌شدارى نوێنه‌رانى کورد پرۆژه‌یاساى کورتهێنانى دارایى په‌سه‌ندکرد، به‌گوێره‌ى پرۆژه‌یاساکه‌ش، حکومه‌تى عێراق بڕى 12 ترلیۆن دینار قه‌رز ده‌کات تاوه‌کو موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌مساڵ دابین بکات.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى جمهورى له سلێمانى شه‌ش هۆکار باس ده‌کات که به‌هۆیه‌وه گه‌نجان به کۆرۆنا گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن له دیارترینیان" سترێس و دڵه‌ڕاوکێ و تۆقین له کۆرۆنا هۆکارێکى زۆر دیاره له گه‌نجان، چونکه سترێس هۆڕمۆنى کۆرتیزۆڵ زیادده‌کات که به‌رگرى له‌ش دائه‌به‌زێنێ". دکتۆر داهات حه‌وێزى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى جمهورى له سلێمانی، له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له فه‌یسبوک روونکردنه‌وه‌یه‌کى ده‌رباره‌ى هۆکارى گیانله‌ده‌ستدانى گه‌نجان به په‌تاى کۆرۆنا بڵاوکردووه‌ته‌وه. ده‌قى نووسینه‌که‌ى د. داهات حه‌وێزی: هۆکارى گیان له‌ده‌ستدانى گه‌نجان به په‌تاى کۆرۆنا: له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا وامان ئه‌زانى کۆرۆنا ته‌نها کاریگه‌رى له‌سه‌ر که‌سانى به‌ساڵاچوو ده‌کات به‌ڵام ئێستا وا دیار نیه، ڕۆژانه نه‌خۆشى گه‌نج گیرۆده‌ى په‌تاکه ده‌بن و به‌داخه‌وه هه‌ندێکیان گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن. گرنگترین ئه‌و هۆکارانه‌ى ده‌بنه هۆى تێکچونى ته‌ندروستى گه‌نجان و گیان له‌ده‌ستدانیان به‌هۆى ئه‌م ڤایرۆسه بریتین له: 1) هه‌ندێک له‌و نه‌خۆشه گه‌نجانه خۆیان نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه وه‌کو شه‌کره و زه‌خت و نه‌خۆشى دڵ و شێرپه‌نجه‌کان به‌مه‌ش نه‌خۆشیه‌که‌یان له‌سه‌ر قورس‌تر ئه‌بێ. 2)سترێس و دڵه‌ڕاوکێ و تۆقین له کۆرۆنا هۆکارێکى زۆر دیاره له گه‌نجان، چونکه سترێس هۆڕمۆنى کۆرتیزۆڵ زیادده‌کات که به‌رگرى له‌ش دائه‌به‌زێنێ، ترسى له‌ڕاده‌به‌ده‌ر خوێن خه‌ست ئه‌کاته‌وه و ڕێژه‌ى دى دایمه‌ر (D DIMER) له خوێنا زیادده‌کات که مه‌ترسى جه‌ڵته‌ى سیه‌کان زیادده‌کات، هه‌روه‌ها هه‌موو که‌سێک کاتێک زۆر ئه‌ترسێ شپرزه ئه‌بێ و هه‌ناسه‌ى زۆر توند ئه‌بێ و جه‌سته‌ى هاوکارى ناکات بۆ سوود وه‌رگرتن له چاره‌سه‌ره ده‌رمانیه‌کان. 3) زۆرێک له‌و گه‌نجانه دواى تووشبونیان به ڤایرۆسى کۆرۆنا خۆیان فه‌رامۆش ئه‌که‌ن و دره‌نگ دێن بۆ نه‌خۆشخانه به‌مه‌ش هه‌وکردنه‌که زیاتر ته‌شه‌نه ده‌کات و ئیتر سوود له پلازما و چاره‌سه‌ره تایبه‌ته‌کانى کۆرۆنا نابینن. 4)ده‌ستنیشان کردنى هه‌ڵه ( ئه‌مه گرانه‌تایه یان په‌تاى وه‌رزیه! ) و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى هه‌ڵه له‌ڕێگاى سۆشیاڵ میدیاوه بۆ کۆرۆنا هۆکارێکى تر‌ى خراپ بوونى ته‌ندروستى ئه‌و که‌سانه‌یه چونکه هه‌موو نه‌خۆشێک تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه و له که‌سێکى تر ناچێ بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر. 5) پڕبوونى نه‌خۆشخانه حکومیه‌کان و نه‌مانى شوێن له به‌شى چاودێرى وورد هۆکارێکى گرنگه که ناتوانین ژیانى گه‌نجان ڕزگار بکه‌ین. 6)هۆکارى بۆماوه‌یى له‌وانه‌یه ڕۆڵى هه‌بێ له قورسبوونى حاڵه‌ته‌که له‌سه‌ر هه‌ندێ گه‌نج، تێبینى ئه‌وه کراوه هه‌ندێ جار هه‌موو ئه‌ندامانى یه‌ک خێزان به قورسى نه‌خۆشیه‌که ئه‌گرن و خێزانێکى تر به‌سووکى نه‌خۆشیه‌که تێده‌په‌ڕێنن. "به ئومێدى ته‌ندروستیه‌کى باش بۆ هه‌موو لایه‌ک" د.داهات حه‌وێزی به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى جمهورى سلێمانى تایبه‌ت به کۆرۆنا
هاوڵاتى پزیشکێکى ئه‌ڵمانى که خاوه‌نى داهێنانى ڤاکسینى دژه په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنایه له هه‌ردوو کۆمپانیاى "فایزه‌ر"ى ئه‌مریکى و "بیۆنتیک"ى ئه‌ڵمانی، پێشبینى ده‌کات له ناوه‌ڕاستى ساڵى داهاتوودا" ژیان له به‌ریتانیا، ئه‌ورووپا و ئه‌مریکادا ئاسایى بێته‌وه ". ئه‌مڕۆ که‌ناڵى " سکاى نیوز " له زارى ئۆگۆر شاهین زانا پزیشکى ئه‌ڵمانى یه‌وه رایگه‌یاند " پێشبینى ده‌کات له ناوه‌ڕاستى مانگى دیسه‌مبه‌رى داهاتووه‌وه له به‌ریتانیا ده‌ست به دابه‌شکردنى ڤاکسیۆنى دژه کۆرۆنا بکرێت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیداره به وه‌رگرتنى مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى دیاریکراوه‌وه". ئه‌و پزیشکه ئه‌ڵمانیه باسى له‌وه‌شکردووه که وه‌رزى زستان دۆخى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که خراپتر ده‌بێت. سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه قۆناغى سێهه‌م و کۆتایى ڤاکسینى دژى په‌تاى کۆرۆنا راگه‌یاندراو پێشبینى ده‌کرێت له ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌کى سنوردار ده‌ستبکرێت به دابه‌شکردنی. ئۆگۆر شاهین ته‌مه‌ن 55 ساڵ که به ڕه‌گه‌ز تورکه له‌گه‌ڵ ئۆزله‌م توریشى هاوسه‌رى ته‌مه‌ن 53 ساڵ که دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوبه‌رى کۆمپانیایBioNTech ن که هاوکارى کۆمپانیاى Pfizer کرد بۆ به‌رهه‌م هێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا و هه‌ر دوێنێ ئه‌م دوو کۆمپانیایه هه‌واڵێکى خۆشیان به جیهان ڕاگه‌یاند که کۆمپانیاکه‌یان جۆرێک ڤاکسینى به‌رهه‌م هێناوه %90 چالاک و به‌سوود بووه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی تاقیکراوه‌ته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا 28 که‌سى دیکه به‌هۆى توشبونیان به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 686 که‌سى دیکه تووش بوون. له راگه‌یه‌ندراوێکدا، که ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى تشرینى دووه‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند له دوێنێوه 5 هه‌زارو 967 پشکنینى کۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش 686 توشبوى نوێى په‌تاکه تۆمارکراون و 28 که‌سى دیکه‌ش به‌هۆى توشبونیان به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 411 که‌سیش چاکبونه‌ته‌وه. تائێستا له هه‌رێمى کوردستان 88 هه‌زار و 456 که‌س توشى کۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش 2 هه‌زارو 788 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 54 هه‌زار و 458 هاوڵاتیش چاکبونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دوو بژارده ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسانى هه‌رێم و ده‌ڵێت، یان پابه‌ندى رێککه‌وتنى ته‌واو بن یا له به‌غداد پاشه‌کشه بکه‌ن و ده‌شڵێت:"موچه‌تان پێدابیناکرێت ئه‌بێ بڕیارى قورس بده‌ن، ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه رێکه‌وتن له پێناوى خه‌ڵکدا." ئه‌مڕۆ هه‌ینى، عه‌دنان عوسمان،ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌راندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر دوو بژارده‌ى پێشکه‌شى به‌رپرسانى هه‌رێم کردوه و نوسیویه‌تی:"پابه‌ندى ته‌واوى رێکه‌وتنه‌کان بن. که‌موچه‌تان پێدابیناکرێت ئه‌بێ بڕیارى قورس بده‌ن، ده‌بێ له‌گه‌ل به‌غدا بگه‌نه رێکه‌وتن له پێناوى خه‌ڵکدا". هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ى خانه‌ى راپه‌راندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌شڵێت،"یان فه‌رمون له‌به‌غدا پاشه‌کشێ بکه‌ن و چیتر به‌شێک مه‌بن له ماشێنى ده‌سه‌لات له عێراقدا. له سه‌رۆک کۆماره‌وه تا دوا پۆست به‌جێى بێڵن." هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له سه‌روبه‌ندى عێراقى نوێ و نوسینى ده‌ستوره‌که‌یدا که‌س به‌قه‌د "نه‌وشیروان مسته‌فا و جه‌وهه‌ر نامیق" باسیان له ورده‌کارى و مه‌ترسیه‌کان نه‌کرد و هۆشیاریاندا "به‌ڵام ته‌ماح و په‌له‌ى پۆست چاوى نوخبه‌ى کوێر کردبو، ئێستاش نه‌چوه بچێ، مادام په‌یوه‌سته به‌قوتى خه‌ڵکه‌وه پێویسته هه‌نگاو و بڕیارى ئازایانه بدرێ و بنرێ."
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى عێراق تێپه‌ڕاندنى یاساى قه‌رز به‌بێ "سازان" به مه‌ترسیدار ناوده‌بات و پێیوایه دابینکردنى مووچه‌ش به‌بێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کورستان ناده‌ستوورییه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق له راگه‌یێندراوێکدا ده‌ڵێت:" به‌داخه‌وه ئه‌م یاسایه بێ ره‌چاوکردنى سازانى نیشتمانی، به‌دیاریکراویش به‌بێ خواستى کورد په‌سندکرا و تێپه‌ڕێندرا، ئه‌وه‌ش به پێشینه‌یه‌کى مه‌ترسیداره له کارى سیاسى عێراق". هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح ده‌شڵێت:" ته‌ئکید له‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانى نێوان حکومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێم ده‌که‌ینه‌وه، به‌دیاریکراویش دۆسیه‌ى نه‌وت و رێکخستنه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فاف و به‌گوێره‌ى ده‌ستوور که دادپه‌روه‌رى و مافى هاوڵاتیبوون بۆ هه‌موو عیراقیه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق: هه‌رچه‌نده یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى کارێکى پێویست بوو بۆ دابینکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ سێ مانگى داهاتوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌نابردن بۆ قه‌رز چاره‌سه‌رێکى به‌رده‌وام نییه. بۆیه جه‌خت له‌رێگه‌چاره‌یه‌کى بنه‌ڕه‌تى ده‌که‌ینه‌وه که رێگه له‌دووباربوونه‌وه‌ى قه‌یرانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بگرێت ، چونکه قه‌رزکردن به‌ته‌نها به‌س نییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م قه‌یرانه، به‌ڵکو پێویسته پشت به چاکسازیه‌کى گشتیر ببه‌سترێت بۆ چاره‌سه‌رى ریشه‌یى قه‌یرانه‌که‌و پارێزگارى له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وه‌کو ئه‌وله‌ویه‌تێکى بێچه‌ندوچوون. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م یاسایه بێ ره‌چاوکردنى سازانى نیشتمانی، به‌دیاریکراویش به‌بێ خواستى کورد په‌سه‌ندکرا و تێپه‌ڕێندرا . ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌کى مه‌ترسیداره له کارى سیاسى عیراقدا. دابینکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له عیراق به‌بێ چاره‌سه‌رى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم کارێکى ناته‌واوه چونکه ئه‌وانیش هاوڵاتى عیراقن و مافه‌کانیان له‌ده‌ستوردا جێگیرکراوه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دوپاتى ده‌که‌ینه‌وه پێویسته فه‌رمانبه‌ران و ته‌واوى هاوڵاتیان به‌دووربن له‌و ململانێى سیاسیه‌ى که وڵاتى به‌م رۆژه گه‌یاندوه. لێره‌شه‌وه ته‌ئکید له‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانى نێوان حکومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێم ده‌که‌ینه‌وه، به‌دیاریکراویش دۆسیه‌ى نه‌وت و رێکخستنه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فاف و به‌گوێره‌ى ده‌ستوور که دادپه‌روه‌رى و مافى هاوڵاتیبوون بۆ هه‌موو عیراقیه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات. ئه‌و هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ى ئێستا وڵاته‌که‌مان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌هه‌موو لایه‌کمان ده‌خوازێت که یه‌کریزو هه‌ماهه‌نگ بین و دووربین له ووروژاندنى تایفی‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستی، میلله‌ته‌که‌مان ده‌یه‌ها ساڵ نه‌هامه‌تى چه‌شت به‌ده‌ست ئه‌م جۆره گوتار و سیاسه‌ته‌وه و نه‌بوونى حوکمڕانیه‌کى دروست دورکه‌وتنه‌وه له‌بنه‌ماى هاوڵاتى بوون.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کانى جیهاندا دابه‌زى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێت به 43 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى تشرینى دووه‌مى 2020، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 43 دۆلار‌و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 40 دۆلار‌و 46 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک به 42 دۆلار‌و 89 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
