هاوڵاتى سه‌رۆکى به‌رزایل رایگه‌یاند:" هه‌موومان ده‌مرین به په‌تاى کۆرۆنا"، ئه مقسانه‌ى هاوڵاتیانى وڵاته‌که‌ى تووشى شۆک کردووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه که جائیر بولسنار سه‌رۆکى به‌رازیل، رایگه‌یاند: " پێمناخۆشه ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌ى گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن به ڤایرۆسى کۆرۆنا، به‌ڵام هه‌مووان ده‌مرین، سوودى نییه هه‌ڵبێین". تائێستا له وڵاتى به‌رازیل 163 هه‌زار که‌س به ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و سه‌دان هه‌زارى دیکه‌ش تووشى په‌تاکه بوون که به دووه‌م وڵات داده‌نرێت بۆ له‌رووى گیان له ده‌ستدانه‌وه به کۆرۆنا له دواى ئه‌مه‌ریکا.
هاوڵاتى بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات که" به‌کردنه‌وه‌ى خولى جۆراوجۆر ده‌توانین هێزه‌کانمان به‌زانستى سه‌ربازى سه‌رده‌م پێشبخه‌ین". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌مى 2020، چه‌تۆ ساڵح بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم لیواى یه‌کى به‌رگرى و فریاکه‌وتنى پاراستنى سلێمانى کۆتایى هێنا به‌خولى فریاگوزارى سه‌ره‌تایى له‌ڕێگه‌ى فڕۆکه‌وه، که‌خوله‌که له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان و ئه‌فسه‌رانى وڵاتى سلۆڤاکیاوه به‌شێوه‌ى پراکتیکى کرایه‌وه و بڕوانامه‌یان پێ به‌خشرا. چه‌تۆساڵح بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕایگه‌یاند:" هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین خول و مه‌شقى جۆراوجۆر و تایبه‌ت ڕێک بخه‌ین تا هاوشانى هێزه‌کانى ناوچه‌که، هێزه‌کانى ئێمه‌ش پێشکه‌وتنى به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن له‌زانستى سه‌ربازى سه‌رده‌مدا". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که مه‌شق و راهێنان بۆ پێشخستنى هێزى سه‌ربازى به گرنگ وه‌سف کرد. هاوکات، عه‌میدى فڕۆکه‌وان حسێن فه‌یزوڵا، لێپرسراوى تیمى فڕۆکه‌وانى سلێمانى ڕایگه‌یاند:" ئاماده‌یى ته‌واومان هه‌یه بۆ هاوکاریکردن و مه‌شق پێکردنى هێزه‌کانى ناوخۆ تا له‌کاتى پێویستدا تیمه‌کان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک که‌ڕووبه‌ڕوویان بێته‌وه ئاماده‌بن". لاى خۆیه‌وه، عه‌مید عه‌بدوڵا محمد، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى لیواى یه‌کى به‌رگرى و فریاکه‌وتنى پاراستنى سلێمانى راایگه‌یاند:" له‌کاتى شه‌ڕو حاڵه‌تى نه‌خوازراودا ئه‌و کارمه‌ندانه‌ى خوله‌که‌یان ته‌واوکردووه ده‌توانن چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تایى بۆ برینداران بکه‌ن و به‌زووترین کات بیانگه‌یه‌ننه شوێنێکى سه‌لامه‌ت و نزیکترین بنکه‌ى ته‌ندروستی".
هاوڵاتى هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌ڵێت، له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌وه فۆڕمى کڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل جگه له وێنه‌ى کڕیار، ده‌بێت وێنه‌یه‌کى مامه‌ڵه‌ى فرۆشیاریشى له‌سه‌ر بێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو"سه‌رجه‌م شوفێران و هاوڵاتیان و کڕیارو فرۆشیارانى ئۆتۆمبێله‌کان ئاگادارده‌که‌ینه‌وه که‌وا له‌به‌رواری2020/11/15 له‌کاتى رێکخستنى فۆرمى کڕین و فرۆشتن ده‌بێت جگه له‌کڕیار وێنه‌ى فرۆشیاریش له‌فۆرمه‌کان بدرێت". هه‌روه‌ها به‌پێویستى داده‌نێت که " له‌و به‌رواره به‌دواوه هه‌ر که‌سێک ئۆتۆمبێل بفرۆشێت ده‌بێت وێنه‌یه‌کى مه‌عامه‌لات له‌گه‌ڵ خۆى بێنێت بۆچه‌سپاندنى له‌کاتى دانپیانانى فرۆشتنه‌که". هاوکات، ئه‌وه‌شى رونکردۆته‌وه که "ئه‌م رێکاره‌ش به‌مه‌به‌ستى پاراستنى مافى کڕیاره‌کانه".
هاوڵاتى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، په‌سه‌ندکردنى یاساى قه‌رز له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى زۆرینه، پێچه‌وانه‌ى هێڵه گشتییه‌کانى رێککه‌وتنه‌کانى پێشوتره‌و "وه‌ستانه‌وه‌یه دژ به هه‌ر جۆره لێکنزیکبونه‌وه‌یه‌کى هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان"، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه په‌رله‌مانى کوردستان کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌مى 2020، سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه به‌وه ده‌دات"به‌نیگه‌رانییه‌کى قوڵه‌وه له‌دوایین ھه‌نگاوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڕوانین، که به‌بێ ره‌چاوکردنى به‌هاکانى پێکه‌وه‌ژیان و ھاوبه‌شى و بنه‌ماکانى سیستمى فیدراڵى که له‌ده‌ستورى عێراقدا چه‌سپێنراون، له‌سه‌ر بنه‌ماى زۆرینه‌و بێ ڕه‌چاوکردنى مافى خه‌ڵکى کوردستان، به‌ره‌به‌یانیى ١٢ى ١١ى ٢٠٢٠، یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتھێنانى دارایى په‌سه‌ندکرد". هه‌روه‌ها جه‌ختده‌کاته‌وه "ئه‌م ھه‌نگاوه، پێشێلکردنى گیانى پێکه‌وه‌ژیان و ھاوبه‌شییه‌و پێچه‌وانه‌ى هێڵه‌گشتییه‌کانى رێککه‌وتنه‌کانى پێشوتره، وه‌ستانه‌وه‌یه دژ به ھه‌ر جۆره لێکنزیکبونه‌وه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رى کێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان ھه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماکانى ده‌ستور." ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان: به‌نیگه‌رانییه‌کى قوڵه‌وه له‌دوایین ھه‌نگاوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڕوانین، که به‌بێ ره‌چاوکردنى به‌هاکانى پێکه‌وه‌ژیان و ھاوبه‌شى و بنه‌ماکانى سیستمى فیدراڵى که له‌ده‌ستورى عێراقدا چه‌سپێنراون، له‌سه‌ر بنه‌ماى زۆرینه‌و بێ ڕه‌چاوکردنى مافى خه‌ڵکى کوردستان، به‌ره‌به‌یانیى ١٢ى ١١ى ٢٠٢٠، یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتھێنانى دارایى په‌سه‌ندکرد. ئه‌م ھه‌نگاوه، پێشێلکردنى گیانى پێکه‌وه‌ژیان و ھاوبه‌شییه‌و پێچه‌وانه‌ى هێڵه‌گشتییه‌کانى رێککه‌وتنه‌کانى پێشوتره، هاوکات وه‌ستانه‌وه‌یه دژ به ھه‌ر جۆره لێکنزیکبونه‌وه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رى کێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان ھه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماکانى ده‌ستور. بۆیه وێڕاى سوپاس و ده‌ستخۆشیى زۆرى خۆمان بۆ ته‌واوى فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان و سه‌رجه‌م نوێنه‌رانى ھه‌رێمى کوردستان که یه‌کھه‌ڵوێست و ھاوڕابون بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ى به‌شداربون له‌دانیشتنى ده‌نگدان، رایده‌گه‌یه‌نین که به‌ھه‌ماھه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تیى ھه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان و نوێنه‌رانى ھه‌رێمى کوردستان له‌دامه‌زراوه فیدراڵییه‌کانى عێراق و دواى پرس و راوێژى فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان، دانیشتنى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌کرێت و ھه‌مو ره‌ھه‌نده‌کانى ئه‌م پێشھاته لێکده‌درێنه‌وه‌و ھه‌ڵوێست و بڕیارى یه‌کگرتوانه ده‌گیرێته‌به‌ر، چونکه ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندیى به ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵکى کوردستانه‌وه هه‌یه‌و ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیى هاوبه‌ش ده‌خاته ئه‌ستۆمان. سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان ١٢ى ١١ى ٢٠٢٠
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ى تێپه‌راندنى یاساى قه‌رز که به‌بێ ده‌نگى نوێنه‌رانى کورد تێپه‌رێندرا بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا هاتووه:" له دواى ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمیش ، چه‌ندین جار نیازپاکى خۆى نیشان داوه و سه‌ردانى به‌غداى کردووه و چه‌ندین له‌یه‌کگه‌یشتن و ڕێککه‌وتن له نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدڕاڵى پێشوو و ئێستا هاته ئاراوه". ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وێڕاى ده‌ستخۆشى کردن له نوێنه‌رانى هه‌رێمى کوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، که هه‌ڵوێستێکى یه‌کگرتوویان له به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕاندنى یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى ده‌ربڕى که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2020/11/12 له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به زۆرینه و بێ گوێدانه پرنسیپى سازان و له به‌رچاوگرتنى نیگه‌رانییه‌کانى گه‌لى کوردستان، ده‌نگى له سه‌ر درا. له هه‌مانکاتدا نیگه‌رانیى و ناڕه‌زایى خۆى به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕاندنى ئه‌م یاسایه ده‌رده‌بڕێت. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام و هه‌میشه، ئاماده‌یى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ربڕیوه . له دواى ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمیش ، چه‌ندین جار نیازپاکى خۆى نیشان داوه و سه‌ردانى به‌غداى کردووه و چه‌ندین له‌یه‌کگه‌یشتن و ڕێککه‌وتن له نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدڕاڵى پێشوو و ئێستا هاته ئاراوه و حکومه‌تى هه‌رێم ، هه‌میشه پابه‌ندییه ده‌ستوورییه‌کانى خۆى جێبه‌جێکردووه له به‌رامبه‌ر دابینکردنى ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان . بۆیه ئێمه له کاتێکدا داکۆکى له مافى ڕه‌واى خه‌ڵکى کوردستان ده‌که‌ین ، له هه‌مانکاتدا هه‌موو هه‌وڵێکى خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ێ بۆ ئه‌وه‌ى سته‌م له خه‌ڵکى کوردستان نه‌کرێت. بڕیاره به‌م نزیکانه کۆبوونه‌وه‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى کوردستانیش له حکومه‌تى فیدراڵى ئه‌نجام بدرێت و هه‌ڵوێستى فه‌رمى و یه‌کگرتووى هه‌رێمى کوردستان ڕابگه‌یه‌ندرێت. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 2020/11/12
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکى له‌سه‌ر ده‌رکردنى یاساى قه‌رز له په‌رله‌مانى عێراق ده‌رکردووه که به‌بێ ده‌نگى کورد تێپه‌رێندرا، نێچیرڤان بارزانى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که پارێزگارى له ماف و شایسته‌کانى خه‌ڵکى کوردستان ده‌کات. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان: ڕاگه‌یه‌نراوى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان ده‌رباره‌ى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایی ده‌رباره‌ى یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/11/2020 له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به زۆرینه و به‌بێ ڕه‌چاوکرنى پره‌نسیپه‌کانى هاوبه‌شى و سازان و هاوسه‌نگى و بێ گوێدانه سه‌رنج و تێبینى و پێشنیاره‌کانى نوێنه‌رانى هه‌رێمى کوردستان تێپه‌ڕێنرا، ده‌ستخۆشى له سه‌رجه‌م فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان و نوێنه‌رانى به‌ڕێزى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین که یه‌کهه‌ڵوێست بوون بۆ داکۆکیکرن له ماف و شایسته‌کانى گه‌لى کوردستان. سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان به نیگه‌رانى و به‌وپه‌ڕى گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م بابه‌ته و هه‌وڵه‌کانى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ پارێزگارى له ماف و شایسته‌کانى خه‌ڵکى کوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و له‌پێناو یه‌کهه‌ڵوێستیى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، کۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى کوردستان له حکوومه‌تى فیدرال و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ساز ده‌کرێت. سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان 12/11/2020
هاوڵاتى مه‌سعود بارزانى له باره‌ى دژایه‌تیکردنى هه‌رێمى کوردستان لایه‌ن لایه‌نه شیعى و سوننیه‌کانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت:" به بێ ڕه‌چاوکردنى بنه‌ماکانى شه‌راکه‌ت و ڕێککه‌وتنه‌کان یاسایان ده‌رکردووه و شیعه و سونه خه‌نجه‌ریان له پشتى گه‌لى کوردستاندا". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌مى 2020، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان په‌یامێکى له‌باره‌ى ده‌رکردنى یاساى قه‌رز له په‌رله‌مانى عێراق بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتووه:" ئێمه ئه‌و یاسایه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق که به بێ ڕه‌چاوکردنى بنه‌ماکانى شه‌راکه‌ت و ڕێککه‌وتنه‌کان ده‌رى کردووه، به بابه‌تێکى سیاسى و بۆ گوشارهێنان له‌سه‌ر هه‌رێم و سزادانى خه‌ڵکى کوردستانى ده‌بینین که پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماکانى شه‌راکه‌ت و ته‌وافوق و هاوسه‌نگیى نێوان پێکهاته‌کانى عێراقه و جۆرێکه له ته‌نگپێهه‌ڵچنین و شه‌ڕفرۆشی". مه‌سعود بارزانى داوا له سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌ت ده‌که‌م که له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى کوردستان له به‌غدا و لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێم، پێکه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته کۆببنه‌وه و بگه‌نه بڕیارێکى هاوبه‌ش" بڕیارێک بده‌ن که له ئاست به‌رپرسیارێتى بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و له هه‌مانکاتیشدا که‌رامه‌تى میلله‌ته‌که‌مان بپارێزرێت". ده‌قى په‌یامه‌که‌ى مه‌سعود بارزانى: به‌ناوى خوداى به‌خشنده و میهره‌بان زۆر به‌داخه‌وه جارێکى تر لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق به شیعه و سوننه‌وه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق خه‌نجه‌ریان له پشتى گه‌لى کوردستان دا و، بودجه و ڕزقى خه‌ڵکى کوردستانیان وه‌ک کارتێک بۆ گوشارهێنان بۆ هه‌رێمى کوردستان به‌کار هێنایه‌وه. ئه‌وه له حاڵێکدایه که له ماوه‌ى ڕابردوو چه‌ندین جار ڕێککه‌وتن له نێوان حکوومه‌تى هه‌رێم و حکوومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ ئیمزا کراوه، به‌ڵام ڕێککه‌وتنه‌کان جێبه‌جێ نه‌کراون. ئێمه ئه‌و یاسایه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق که به بێ ڕه‌چاوکردنى بنه‌ماکانى شه‌راکه‌ت و ڕێککه‌وتنه‌کان ده‌رى کردووه، به بابه‌تێکى سیاسى و بۆ گوشارهێنان له‌سه‌ر هه‌رێم و سزادانى خه‌ڵکى کوردستانى ده‌بینین که پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماکانى شه‌راکه‌ت و ته‌وافوق و هاوسه‌نگیى نێوان پێکهاته‌کانى عێراقه و جۆرێکه له ته‌نگپێهه‌ڵچنین و شه‌ڕفرۆشی. ده‌ریشکه‌وت که ئه‌وان پێشوه‌خته بڕیارى خۆیان له‌سه‌ر دژایه‌تیکردنى هه‌رێم داوه و هه‌میشه به‌و لۆژیکه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و ڕێککه‌وتنه‌کان و ماف و داواکارییه‌کانى گه‌لى کوردستان ده‌که‌ن. لێره‌دا پێزانینم هه‌یه بۆ یه‌کده‌نگیى نوێنه‌رانى کوردستان له به‌غدا که به هه‌ڵوێستێکى هاوبه‌ش دژى ئه‌و یاسایه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وه‌ستانه‌وه و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان جێگه‌ى سوپاس و ده‌ستخۆشییه. داواش له سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم و پارله‌مان و حکوومه‌ت ده‌که‌م که له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى کوردستان له به‌غدا و لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێم، پێکه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته کۆببنه‌وه و بگه‌نه بڕیارێکى هاوبه‌ش. بڕیارێک بده‌ن که له ئاست به‌رپرسیارێتى بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و له هه‌مانکاتیشدا که‌رامه‌تى میلله‌ته‌که‌مان بپارێزرێت و سنوورێک بۆ ئه‌و ڕه‌فتارانه دابنێت که مه‌به‌ست لێى سزادانى گه‌لى کوردستانه. مه‌سعود بارزانی 12ـى تشرینى دووه‌مى 2020
هاوڵاتى جۆ بایدن، سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا رۆناڵد کلاین-ى به‌سه‌رۆکى فه‌رمانبه‌رانى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ته‌که‌ى ده‌ستنیشانکرد، که بۆ ماوه‌یه‌کى دوور و درێژ راوێژکارێکى دیموکراته‌کان بووه. مارا لایسۆن رۆژنامه‌نووسى ئه‌مه‌ریکى و شیکارى سیاسى و په‌یامنێرى ئێن پى ئار و هاوکارى فۆکس نیوز، بایدن یه‌کێک له باشترین که‌سه‌کانى له‌کۆشکى سپى بۆ ئیداره‌که‌ى دامه‌زراندووه. کلاین -ى 59 ساڵ، ده‌رچووى ئیداره‌ى ئۆباما-یه‌و پێشتر له‌ماوه‌ى 2009-2011 سه‌رۆکى فه‌رمانبه‌رانى بایدن بووه کاتێک جێگرى سه‌رۆکى پێشوو باراک ئۆباما بوو له‌ماوه‌ى 2008-2016. ده‌سنتیشان کردنى کلاین له لایه‌ن بایدن-ه‌وه که له‌سه‌رده‌مى ئۆبامادا کارى کردووه بۆ کۆتایى هێنان به ئیبۆلا، ئاماژه‌یه که ئیداره‌ى بایدن ده‌یه‌وێت رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى کۆڤید-19 بگرێت که تا ئێستا 240 هه‌زار ئه‌مه‌ریکى گیانیان له‌ده‌ستداوه. بایدن له به‌یاننامه‌یه‌کدا ده‌ڵێت: "ناتوانرێت رۆڵى کلاین باسنه‌کرێت بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ که پێکه‌وه کارمان کردووه، ئه‌و توانى به بیرۆکه‌کانى رزگاریان بکات له یه‌کێک له دۆخه خراپه‌کانى پوکانه‌وه‌ى ئابورى 2009 که یه‌کێک له‌حاڵه خراپه‌کانى داڕمانى ئابوورى". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که توانییان سه‌رکه‌ون به‌سه‌ر خراپترین دۆخى ته‌ندروستى ساڵى 2014 له‌کاتى راگه‌یاندنى حاڵه‌تى ئیمیرجنسى ته‌ندروستى گشتى ده‌رباره‌ى ئیبۆلا". هاوکات بایدن راشیگه‌یاند:" ئه‌و شاره‌زاییه‌کى بێ وێنه‌ى جۆراو جۆر و تواناى کارکردنى هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى سیاسى جیاوازدا بۆیه به‌ته‌واوى پێویستمان به تواناکانیه‌تى بۆ سه‌رۆکى فه‌رمانبه‌رانى کۆشکى سپی".
هاوڵاتى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق به میدیاکانى عێراقى ڕاگه‌یاند:"له ماوه‌ى دوو ڕۆژى داهاتوودا ده‌ستده‌کرێت به دابه‌شکردنى مووچه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌مى 2020، محه‌مه‌د حه‌لبوسى،سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:" له‌ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوودا ده‌ست ده‌کرێت به دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى تشرینى یه‌که‌م". به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه په‌رله‌مانى عێراق به‌بێ ئاماده‌بونى فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان پڕۆژه یاسایى قه‌رزى په‌سه‌ندکرد، به‌م پێیه بێت پاره‌ى ته‌واو دێته به‌رده‌ستى حکومه‌تى عێراق بۆ دابه‌شکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان. له‌یاساکه‌دا داوا ده‌کرێت هه‌رێمى کوردستان هه‌رچى داهاتى هه‌یه ڕاده‌ستى حکومه‌تى عێراقى بکات. به‌پێى ئه‌نجامى دانیشتنه‌که حکومه‌تى عیراق بڕى ئه‌و نه‌وته دیارى ده‌کات، که ھه‌رێمى کوردستان ده‌بێت راده‌ستى به‌غداى بکات، له به‌رانبه‌ردا حکومه‌تى عیراقیش شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌نێرێت.
هاوڵاتى ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى تێپه‌ڕاندنى یاسایى قه‌رزه‌وه له په‌رله‌مان، ده‌ڵێت: " شیعه‌کان پێیانووتین بێ راده‌ستکردنى نه‌وت چیتر پاره نییه"، ده‌شڵێت:" به‌پێى یاساى قه‌رز کات ماوه که حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سۆمۆ گفتوگۆ بکات و ده‌توانن له320 ملیار دیناره‌که زیاتر ره‌وانه بکرێت". له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید په‌رله‌مانتارى کورد له لیژنه‌ى دارایى ده‌ڵێت: " تۆمارى دانیشتنه‌کانى لیژنه‌ى دارایى هه‌ن، ئه‌وه‌ى پێمانکراو له دیفاع و شه‌ێ له‌سه‌ر ۳۲٠ ملیاره‌که کردمان". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: " کوتله شیعیه‌کان ئێجگار توندبوون، ده‌یانوت دوو ساڵه بێ ناردنى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت پاره ده‌نێرین و نیه‌ت باشى نیشان ئه‌ده‌ین ئیدى بێ نه‌وت پاره نییه، وتیان هه‌ڵبژاردن له پێشه و خه‌ڵکه‌که‌مان قبوڵى ناکات". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که "خالد شوانى" دوێنێ به نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم چۆته لیژنه‌ى دارایی، ده‌قى نامه‌یه‌کى حکومه‌تى هه‌رێمى خوێنده‌وه که له 18 ى 10 ى 2020 ناردویانه بۆ حکومه‌تى عێراق و ده‌ڵێن:" ئیلتیزام ده‌که‌ین به ناوه‌رۆکى رێکه‌وتنه‌که‌مانه‌وه". ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید پێشیوابوو ئه‌گه‌ر هه‌رێم به په‌له وه‌فدێک بنێرێته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیرى دارایى بکه‌ونه گفتوگۆ و پابه‌ند بن به ناوه‌رۆکى یاساى قه‌رزه‌وه "ده‌توانن له‌برى 320 ملیاره‌که زیاتر ده‌ستبخه‌ن، مه‌له‌فى ئاڵۆزى نه‌وتى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌رده‌بێ چاره‌یه‌کى بۆ بدۆزرێته‌وه، ئێستا کاتى ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌نگاوه بنرێ". ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشبینى ده‌کات " ئه‌گه‌ر هه‌رێم بۆ ئه‌و سێ مانگه له یاساى قه‌رزدا نه‌توانێ به په‌له نیه‌ت باشى نیشانبدا و به‌شێک له نه‌وت و داهاته‌کان نه‌گه‌رێنێته‌وه ئه‌وا بۆ یاساى بودجه‌ى 2021 که به‌مزوانه ده‌گاته په‌رله‌مان کێشه‌ى گه‌وره‌ترى بۆ دروست ده‌بێت، ئێستا کاتى هه‌نگاوى فعلیه له پێناو ژیان و موچه‌ى خه‌ڵکى هه‌رێم". هاوکات، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه مه‌جالێکى فراوان بۆ دانوستان له‌یاساکه‌دا هه‌یه، تیایدا هاتوه "نه‌وتى هه‌رێم ئه‌و بڕه‌ى شه‌ریکه‌ى سۆمۆ دیارى ده‌کات، هه‌رێم ده‌توانێ بڕوا له‌گه‌ڵ سۆمۆ بکه‌ونه گفتوگۆ و له‌سه‌ر ئه‌و رێژه‌یه له نه‌وت رێکه‌وتن بکه‌ن که ده‌توانن بینێرن، ئاخر تاکه‌ى نه‌وتى هه‌رێم به‌ده‌ست ئه‌شخاس و ئه‌حزابه‌وه ببێته نه‌هامه‌تى بۆ خه‌ڵک؟".
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای له وه‌زاره‌تی دارایى کرد به‌په‌له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 ره‌وانه‌ی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بکات. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند که مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیران، وه‌زاره‌تی دارایى راسپارد که پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی ساڵی دارایى 2021 ره‌وانه‌ی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بکات. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه کازمی داوای له وه‌زاره‌تی دارایى کردووه به‌په‌له پرۆژه‌یاسای بودجه ره‌وانه بکات تا بخرێته به‌رنامه‌ی کاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.
ھاوڵاتی پەرلەمانی عێراق درەنگانی ئەمشەو کۆبویەوەو بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەبێ کورد دەنگی دا لەسەر پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرز ، بەڵام بەهۆی زیادکردنی هەندێک ماددەی دژی حکومەت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، نوێنەرانی کورد بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکردو یاساکە تێپەڕینرا. بەپێی یاساکە لەممانگی 11ەوە 320 ملیارەکەی هەرێم ڕادەگیرێت ئەگەر نەوت رادەست نەکات، دەبێت هەرێم پابەندی ناردنی بڕێک نەوت بێت کە سۆمۆ دیاری دەکات. ئەگەر ئەوەش نەبوو لە مانگەکانی 11 و 12 ھیچ پارەیەکی تر بۆ ھەرێم نانیریت و دواتر رێکەوتنی نوێ دەکرێت بۆ 2021. بەپێی یاساکە لەم مانگەوە 320 ملیارەکەی هەرێم ڕادەگرێت و دەبێت هەرێم پابەندی ناردنی بڕە نەوتی دیاری کراوبێت ئینجا بڕی بوجەکەی دەنێردرێت. بەلام 320 ملیاری مانگی 10 دەنیرێت. لەناو دانیشتنەکەی پەرلەمان، دەمەقاڵێ لەنێوان نوێنەران کورد و شیعە دروستبووە و دواتر نوێنەرانی کورد دانیشتنەکەیان جێهێشت. سەرکەو ت شەمسەدین پەرلەمانتاری عێراق دوای دەنگدان لەسەر یاساکە رایگەیاند "ئەمرۆ لە ناو پەرلەمانی عێراق کۆتایی بەو چاوپۆشینە هێنرا کە لە ئاست هەرێم هەبوو کە بەو هۆیەوە موچەخۆرانی هەرێم دەیانتوانی سود لە بەشێکی ببینن". بەپێی یاساکە دەبێت ھەرێم پابەندبیت بە ناردنی بڕێک نەوت کە کۆمپانیای سۆمۆ دیاریدەکات ئەگەر ھەرێم نەوت نەگێریتەوە بۆ بەغد،ا ئەوا بەغدا ھیچ بڕە پارەیەکی ئەم قەرزە نانێرێت تا بودجەی ٢٠٢١ دەنگی لەسەر دەدرێت. لە کاتژمێر ۱۲ نیوەرۆی رۆژی چوارشەممە تا کاتژمێر ٦ی سەرلە بەیانی رۆژی پێنج شەممە دانیشتن بەردەوام بوو و لە ناو پەرلەمان و کاتژمێر 6ی بەیانی دەنگی لەسەر درا. بڕیارەکە بریتی نیە لە بڕین و پێدانی پارە، بەڵکو بەپێی ماددەی تایبەت ئەوە زیادکرا کە هەرێم بڕێك نەوت بدات بە عیراق، کە سۆمۆ دیاری بکات. هەروەها داهاتە ئیتیحادییەکانیتریش بداتە عیراق. لەبەرامبەردا بڕێك پارە تەرخان دەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان. کەواتە: 1. هیچ بڕێك نەوت لەسەر هەرێم فەرز نەکراوە. 2. ئەگەر هەرێم و عیراق لەسەر هەر بڕێك نەوت رێک بکەون، کەم یان زۆر، ئەوا لەبەرامبەریدا بڕێك پارە دێت بۆ هەرێم. 3. داهاتە ئیتیحادییەکانیش لێرەدا مەبەست گومرك و باجە، لەپێشتردا هەرێم و بەغدا رێکەوتنێکیان لەسەر کردوە. 4. حکومەتی هەرێم رۆژی (۱۸_۱٠_۲٠۲٠) نوسراوێکی کردوە بۆ حکومەتی عیراق و ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ناردنی نەوت. 5. ئەم یاسای قەرزە کۆتایی شتەکان نیەو لەمانگی داهاتودا پرۆژە یاسای بودجەی ۲٠۲۱ دەچێتە پەرلەمان و دووبارە پشکی کورد بە جۆریکی تر دیاری دەکرێت.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:"حکومه‌تى هه‌رێم په‌رله‌مانتارانى کوردى تووشى ئیحراجى کردووه له‌سه‌ر نه‌ناردنى نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان". شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى شیعه‌و سونه دژى ناردنى 320 ملیار دیناره‌که‌ن بۆ هه‌رێمى کوردستان و ده‌ڵێن( هه‌رێم ئیلتزاماتى خۆى جێبه‌جێ نه‌کردووه) و چه‌ند پێشنیارێکیان هه‌یه‌و ئێمه‌ش وه‌ک کورد ره‌زامه‌ند نین". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که په‌رله‌مانتارانى شیعه‌و سونه دوو پێشنیاریان هه‌یه که بریتین له ته‌سلیم کردنى 380 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و راده‌ستکردنى له‌سه‌دا 50% داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان. هه‌روه‌ها پێشنیارێکى دیکه‌یان ئه‌وه‌یه هه‌رێم سه‌رجه‌م نه‌وته‌که‌ى راده‌ستى حکومه‌تى عێراق بکات. ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که ئه‌وان هه‌ردوو پێشنیاره‌که‌یان ره‌تکردووه‌ته‌وه‌و پێشنیارى ئه‌وه‌یان هه‌یه که وه‌ره‌قه‌ى نێوان حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت تا په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه بودجه‌ى ساڵى داهاتوو. هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که هه‌ر ئه‌مشه‌و کاتژمێر 12 جارێکى دیکه دانیشتن ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌وڵى لێکتێگه‌یشتن ده‌ده‌ین، وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم په‌رله‌مانتارانى کوردى تووشى ئیحراجى کردووه له‌سه‌ر نه‌ناردنى نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان، به حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێن چى ده‌که‌ن ده‌ڵێن ئیلتزام به رێکه‌وتنه‌که‌یانه‌وه ده‌که‌ن". په‌رله‌مانى عێراق ره‌زامه‌ندى نیشانداوه که حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى 12 ملیار دۆلار قه‌رز بکات بۆ موچه‌ى مانگه‌کانى 10 و 11 و 12ى ئه‌مساڵ و رووبه‌روبونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆناو گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ شوێنه‌کانى خۆیان، به‌ڵام په‌رله‌مانى عێراق رازى نین به ناردنى 320 ملیار دینارى مانگانه که له‌چوارچێوه‌ى رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمدا جێگیر کراوه تا په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ى ساڵى داهاتوو.
هاوڵاتى ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ڵێت:" بارودۆخى ئێستاى عێراق‌و هه‌رێم‌و ناوچه‌که نائاساییه‌و پێویسته حکومه‌ت‌و کار به‌ده‌ستانى هه‌رێم زۆر به لێزانییو وردییه‌وه هه‌نگاو بنێن. ئه‌مڕۆ 11ى تشرینى دووه‌مى 2020، عه‌لى باپیر ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ فراکسیۆنى حزبه‌که‌ى له په‌رله‌مانى کوردستان که تیایدا بۆ ئه‌و کار‌و چالاکییانه‌ى له چوارچێوه‌ى کارى په‌رله‌مانیى خۆیاندا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن‌و گفتوگۆیانى له‌گه‌ڵ کردووه. ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى رایگه‌یاند:" هه‌ل‌و مه‌رج‌و بارودۆخى ئێستاى عێڕاق‌و هه‌رێم‌و ناوچه‌که نائاساییه‌و پێویسته حکومه‌ت‌و کار به‌ده‌ستانى هه‌رێم زۆر به لێزانییو وردییه‌وه هه‌نگاو بنێن‌و به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى گه‌له‌که‌مان به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى حزبیی‌و که‌سى هه‌ڵبژێرن‌و کار بکه‌ن بۆ که‌مکردنه‌وه‌و چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌کان‌و نه‌هێشتنى گرفته‌کان". هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که"په‌رله‌مان ده‌زگایه‌کى گرنگى هه‌ر ده‌وڵه‌تێکه‌و پێویسته ڕێزى خۆى لێ بنرێ‌و هاوکاریى بکرێ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ده‌ورى خۆى ببینێ‌و ئه‌رکى سه‌رشانى به باشى ئه‌نجام بدا‌و هۆکارێکى پێشخستنێکى هه‌رێم بێت".
هاوڵاتى سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى ڕایگه‌یاند:" ئاگادارى ھاوڵاتیان ده‌که‌ینه‌وه که دانانى کۆشک له شوێنى گشتى و موڵکى تایبه‌تدا رێگه پێدراو نییه". سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که کۆپییه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه، بڵاویکرده‌وه، ئاگادارى ھاوڵاتیان ده‌کات که دانانى کۆشک له شوێنى گشتى و موڵکى تایبه‌تدا رێگه پێدراو نییه. هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه:"ھه‌ر ھاوڵاتییه‌ک له موڵکى تایبه‌تى خۆیدا به‌نیازبێت کۆشک دابنێت پێویسته سه‌ردانى به‌شى هونه‌رى شاره‌وانى سلێمانى بکات به‌مه‌به‌ستى گرتنه‌به‌رى رێکارى ھونه‌رى و یاسایى له‌سه‌ر داواکه‌ى. هاوکات ئاماژه‌به‌وه‌شکراوه، ئه‌و کۆشکانه‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان دانراون پرۆژه‌یه‌کى وه‌به‌رھێێنانه به‌شێوه‌یه‌کى موساته‌حه که به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌به‌رھێنان بۆ کۆمپانیایه‌کى ئه‌نجامداوه"ئه‌و کۆشکانه‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانن شاره‌وانى سلێمانى ته‌نھا دیاریکردنى شوێنى کۆشکه‌کانى که‌وتۆته ئه‌ستۆ". شاره‌وانى سلێمانى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که ، ئه‌م بڕیاره پاڵپشت به‌یاساى چاکسازى و فه‌رمانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار به‌ژماره ٩١ له ١٢\٨\٢٠٢٠ به‌شى دووه‌م له بڕگه‌ى پێنجه‌م ده‌رچووه.
