شاندی ئیمرالیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی، لە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەدا گەشت بۆ ئیمرالی دەکات بە مەبەستی دیداری ڕێبەر ئاپۆ، ئەمەش  یەکەم سەردانی شاندی دەم پارتى دەبێت لە دوای دامەزراندنی کۆمیسیۆنی هاودەنگی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی. وابریارە، پێنج شەمەى ئەم هەفتەیە شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، کە لە هەریەکە لە پەروین بوڵدان جێگری سەرۆک پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی، مەدحەت سانجار پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەر لە نووسینگەی یاسایی سەدە پێکهاتووە بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی زیندانی ئیمرالی بکەن. هێشتا ڕۆژی دیدارەکە دیاری نەکراوە، بەڵام دیدارەکە کە لە چوارچێوەی کارەکانی “کۆمسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی”ـدا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجام دەدرێت. چاوەڕوان دەکرێت ڕێبەر ئاپۆ لە دیدارەکەدا، پەیوەست بە کارەکانی کۆمسیۆنەکە و پرۆسەی چەک لەناوبردن پەیامی گرنگە بدات. ئەنجامدانی ئەمدیدارەش لە کاتێکدایە، نزیکەی یەک مانگ بەسەر کۆتا دیداری ئیمرالی و دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا تێپەڕدەبێت. سەردانەكەی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی دوای دێت، تونجەر باكرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە چەند رۆژی رابردودا وتارێكی توندی داو وتی:  لە ٢٥ی تەمموزەوە کۆبونەوەکانی نێوان عەبدوڵا ئۆجەلان و شاندی ئیمرالی لە زیندانی ئیمرالی لە پاشەكشێدان و رایگەیاند: ئایا دەرگاکانی زیندانی ئیمرالی تەنها كەرەستەیەكە لە دەستتدا؟ مانگێک بیکەیتەو و دواتر بۆ مانگی داهاتوو دایبخەیت، ئایا بەم شێوەیە پشتگیری ئەم پرۆسەیە دەکەیت؟ ئایا بەم شێوەیە بە ئاشتی دەگەین؟ ئەم داخستنە بۆ ماوەی مانگێک خزمەت بە پرۆسەی ئاشتی ناکات.

یۆنامی نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە دەربڕی کە تێیدا "مامەڵەی خراپ" لەگەڵ دەستگیرکراوانی ڕووداوەکەی هۆتێل لالەزار لە سلێمانی کراوە. هاوکات داوای ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و پەیڕەوکردنی ڕێکارە یاساییەکان دەکات. نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی هۆتێل 'لالەزار' و بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی ژمارەیەک دەستگیرکراوانی ڕووداوەکەی بڵاوکردەوە.  لە ڕاگەیەندراوەکەدا، یۆنامی ئاماژەی بەوەداوە "ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە میدیاکان بڵاوبوونەتەوە و نیشاندەری ڕووداوەکانی لالەزارن، دەریدەخەن کە مامەڵەی خراپ لەگەڵ دەستگیرکراوان کراوە و ئەمەش مایەی نیگەرانییە." یۆنامی هەروەها جەختی کردووەتەوە لەسەر پێویستیی زامنکردنی پەیڕەوکردنی ڕێکارە یاساییەکان بۆ هەموو دەستگیرکراوانی ڕووداوەکە. ئەم کاردانەوەیەی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای ئەوە دێت کە شەوی 21 لەسەر 22ی ئاب، هێزێکی ئەمنیی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵیانکوتایە سەر هۆتێل لالەزار لە سلێمانی.  دوای چەند کاتژمێرێک لە پێکدادان، لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی 'بەرەی گەل'، لەگەڵ خوشک و برایەک و ژمارەیەک لە پاسەوانەکانی دەستگیرکران. دوابەدوای ڕووداوەکە، چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە کە تێیاندا دەردەکەوێت بەشێک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکە سووکایەتی بە دەستگیرکراوەکان دەکەن، ئەمەش کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و بووە هۆی دەرکردنی ئەم ڕاگەیەندراوە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە. ڕووداوەکەی لالەزار بووە هۆی کوژرانی چەندان کەس لە هێزەکانی یەکێتی و پاسەوانەکانی لاهور شێخ جەنگی و دەیان کەسیش بریندار بوون. هاوکات تا ئێستاش چارەنووسی چەندان کەس نادیارە.

بەپێى ناوەڕۆکى ڕاپۆرتێکى تەیف سامی کە پێکهاتووە لە 75 لاپەڕە لەبارەی کۆبوونەوە و ناکۆکییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەلایەن وەزیرى داراییەوە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران و تیایدا داوا لە سودانى دەکرێت خۆى دوابڕیار لەبارەى پرسى موچەو کێشەکانەوە بدات. ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، کۆببێتەوە و تێیدا راپۆرتێک لەبارەی پابەندییە داراییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بخرێتەڕوو بڕیارى کۆتایش لەبارەى ناردنى مووچەوە بدرێت. سەرچاوەیەکی باڵای نێو حکومەتی عیراق ئەوەدەخاتەڕوو پرسی نەوت و خەرجکردنی موچەی هەرێمی کوردستان، وەک بابەتێکی سەرەکی لە کارنامەی دانیشتنەکەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا جێگیر کراوە. لەو راپۆرتەدا گە تەیف سامى وەزیری دارایی نووسیویەتی: "شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی، تەکەزیان کردەوە لەسەر پابەندبوون بە رێککەوتنەکانی پێشوو، بەڵام ناکۆکییەکی بنەڕەتی لەبارەی لێکدانەوەی یاسایی دەستەواژەی "گەنجینەی گشتی" سەریهەڵداوە." تەیف سامی دەڵێت، ئەمەش وایکرد هەردوولا رێکبکەون لەسەر بەرزکردنەوەی دۆسیەکە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەمەبەستی دەرکردنی بڕیاری کۆتایی.   راپۆرتەکە باسی کۆبونەوەکان دەکات کە لەنێوان هەردولادا ئەنجامدراون، هەروەها واژۆی ئامادەبووانی کۆبونەوەکانی لەسەرە، لە راپۆرتەکەدا هاتووە لە میانی دوایین کۆبوونەوەدا، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ دۆسیەی یاسایی پێشکەش کرد کە بڕیار و رێنمایی و یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستانی لەخۆ گرتبوو. شاندەکە جەختی کردەوە لەسەر پابەندبوونیان بە رێککەوتنی پێشوو، بەڵام ئاماژەیان بە لێکدانەوەی تایبەتی خۆیان کرد بۆ چەمکی "گەنجینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان" و جیاوازییەکەی لەگەڵ "گەنجینەی گشتیی فیدراڵی". لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵی میکانیزمی تایبەتی خۆی بۆ پۆلێنکردن و دابەشکردنی داهاتەکان خستووەتەڕوو، کە لەسەر بنەمای تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2025 ئامادە کرابوو. خاڵی سەرەکیی ناکۆکییەکە لە چۆنیەتی لێکدانەوە و مامەڵەکردنی یاسایی بوو لەگەڵ ئەو داهاتانەی کە لە باج و رسومات و گومرگەوە لە هەرێمی کوردستان کۆدەکرێنەوە. بەگوێرەی راپۆرتەکە، بەهۆی ئەم جیاوازییە لە لێکدانەوەکاندا و بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی بەربەست، هەردوولا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە گونجاوترین هەنگاو بریتییە لە خستنەڕووی تەواوی بابەتەکە بە وردەکارییەکانیەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی. بڕیارە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێکی یەکلاکەرەوە و گونجاو لەبارەی چارەسەرکردنی دۆخی داهاتە نانەوتییەکانەوە بدات.

هاوسەری لاهور شێخ جەنگی ڕایدەگەیەنێت مەزڵوم عەبدى فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات لە کاتێکی سەخت و دژواردا وەک دۆستێکی دێرین لە هەواڵی پرسین.  دەشلێت خەمخۆری و پشتیوانیی بۆ من و هاوسەرەکەم و خێزانەکەمان و هەموو ئەوانەی لەگەڵمان وەستاون، زۆر بەرز دەنرخێنم. گەشە حەمەچاوشین هاوسەری لاهور شێخ جەنگی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە. دەقى نوسینەکە.. دەمەوێت سوپاسی بێپایانی ژەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانی بکەم کە لە کاتێکی وەها سەخت و دژواردا وەک دۆستێکی دێرین لە هەواڵی پرسین. خەمخۆری و پشتیوانیی بۆ من و هاوسەرەکەم و خێزانەکەمان و هەموو ئەوانەی لەگەڵمان وەستاون، زۆر بەرز دەنرخێنم؛ لە ڕادەبەدەر سوپاسگوزارین بۆ ئەو میهرەبانییەی نواندی و بۆ هەڵوێستێکی وا ڕوون و بۆ پرەنسیپی باڵایان؛ بیرخستنەوەیەکی بەهێزە کەتەنانەت لە سەختترین ساتەکانیشدا، هاودەنگی و هاوسۆزی دۆستان دەتوانێت یارمەتیمان بدەن بەسەر هەموو ئاستەنگێکدا زاڵبین.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆمەڵگەی پزیشکی ناسر لە غەززە کە بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس کوژران. سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووە سەر نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس، بەهۆیەوە 15 کەس کوژراون، لەو ژمارەیە چواریان رۆژنامەنووسن. بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمی وەزارەتی تەندروستی غەززە، بە هۆی هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئیسرائیلەوە بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفا لە خان یونس، 15 کەس کوژراون، چواریان رۆژنامەنووسن. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، یەكێک لە رۆژنامەنووسە کۆژراوەکان بە ناوی حوسام ئەلمەسری پێشتر کاری بۆ ئاژانسی رۆیتەرز کردووە. دۆناڵد ترەمپ لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "من دڵخۆش نیم بەو بابەتە، نامەوێت بیبینم". "لە هەمان کاتدا دەبێت کۆتایی بەو هەموو کابوسە بهێنین. من ئەو کەسەم کە بارمتەکانم دەرهێنا." سوپای ئیسرائیل دوو جار نەخۆشخانەیەکەیان بە ئامانج گرتووە، جاری یەکەم حوسام مەسری، کامێرامان، کوژراوە، جاری دووەم، حاتەم خالید-ی فۆتۆگرافەر بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە برینداربووە. لەکاتی پەخشی راستەوخۆدا سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک کارمەندی بەرگری شارستانی و رۆژنامەنووس لە نەخۆشخانەی ناسر لە ناوچەی خان یونسی کەرتی غەززە رۆژنامەنووسە کوژراوەکان پێکهاتوون لە (موحەمەد سەلامە وێنەگری کەناڵی جزیرە، مەریەم ئەبو دەققە رۆژنامەنووسی ئەسۆشیەیتد پرێس، مەععاز ئەبو تەها رۆژنامەنووس ئێن بی سی، حوسام ئەلمەساری وێنەگری ئاژانسی رۆیتەرز).

ئەمڕۆ 37ساڵ بەسەر ئەنفالی بادینان تێپەڕ دەبێت و لە سەرسەنگ ڕێوڕەسمی تایبەت بەم بۆنەیە بەرێوەچوو؛ هاوكات مەسعود بارزانی ده‌ڵێت، هیچ ڕووداوێک بە ئەندازەی ئەم تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ نەیگریاندووه‌. ئەمڕۆ دووشەممە، 25ـی ئابی 2025، لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵیادی ئەنفالی بادینان، سیداد بارزانی، نوێنەری مەسعود بارزانی، وتارەکەى خوێندەوە. بارزانی له‌ گوتاره‌كه‌یدا ڕایگەیاندووه‌: 25ـی ئاب ڕۆژێکی تاڵە لە مێژوویی گەلی کوردستاندا، 37ساڵ پێش ئێستا و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لەلایەن ڕژێمی بەعسی لەناوچوو لە بەردەوامی زنجیرە تاوانەکانی بەرانبەر خەڵکی کوردستان و لە قۆناغی هەشتەم و ناسراو بە ئەنفالی بادینان ئەنجام دا، ئەم قۆناغە جیاواز بوو لە هەموو قۆناغەکانی دیکەی ئەنفال، هێزەکانی ڕژێمی بەعس دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە جەنگیی نێوان عێراق و ئێران دەستیکرد بە ئەنفالی بادینان. مەسعود بارزانی له‌ گوتاره‌كه‌یدا گوتوویه‌تی: ڕژێمی به‌عس هەموو هێزی سەربازی و توانا هەواڵگرییەکانی و هێزە ئاسمانییەکانی بەکارهێنا بۆ ئەم تاوانە دڕندانه‌یه‌، هەروەها ڕۆژێک پێش ئەنفالی بادینان ڕژێمی بەعس دەڤەری بادینانی کیمیاباران کرد، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی ئەنفال و خاپوورکردنی سەدان گوند و مینڕێژکردنی گوند و زۆربەی دەڤەرەکە، ئامانجی ڕژێم لەناوبردنی ئیرادەی خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی قارەمان و شۆڕشگێڕانی بادینان بوو. ئاماژەی بەوەش کردووه‌،  یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی ڕژێم نەهێشتنی ئاسەواری ژیان بوو لەو دەڤەرە، لە ئەنجامدا هەزاران هاووڵاتیی بێسەروشوێن و ئەنفال و کیمیاباران کران، ئەمە جگە لەوەی دەیان هەزار کەس ئاوارە بوون و ماڵ و شوێنیان بەجێهێشت. بارزانی باسی لەوەش کرد، لەو کاتەی کیمیاباران و لەناوبردن و ئەنفالی گەلی کورد دەکرا، ناخۆشترین و تاڵترین ڕۆژی ژیانم بوو، وەبیرمە برووسکەیەکم بۆ لقی یەکی پارتیمان نارد و لە وەڵامدا ڕایانگەیاند: جەماوەری گەمارۆدراو ئاماژە بەوە دەکەن ئامادەین لێرە بمرین، بەڵام خۆمان ڕادەست ناکەین، ئەم هەڵوێستە بۆ هەموو کوردێک و ئازادیخوازێک جێگای شانازی بوو، هیچ ڕووداوێک بە ئەندازەی ئەم تاوانکارییە نەیگریاندم. لە کۆتاییدا گوتی: دوای 37ساڵ ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە دەبینین چیان بەسەر هاتووە و گەیشتن بە سزای خۆیان، پێویستە حکوومەتی عێراق قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوانی بادینان و تەواوی ناوچەکانی دیکە بکاتەوە، باشترین وەفا و ڕێز بۆ قوربانییانی ئەنفال یەکڕیزی و یەکگرتنە. جه‌ختیشی كرده‌وه‌، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵن بۆ هێنانەوەی ڕوفاتی ئەنفالکراوان بۆ زێدی خۆیان

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارە سبەی سێشەممە، کۆببێتەوە و تێیدا راپۆرتێک لەبارەی پابەندییە داراییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بخرێتەڕوو بڕیارى کۆتایش لەبارەى ناردنى مووچەوە بدرێت. سەرچاوەیەکی باڵای نێو حکومەتی عیراق ئەوەدەخاتەڕوو پرسی نەوت و خەرجکردنی موچەی هەرێمی کوردستان، وەک بابەتێکی سەرەکی لە کارنامەی دانیشتنەکەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا جێگیر کراوە. بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لە دانیشتنەکەی سبەینێدا گفتوگۆ لەبارەی ئەم دوو پرسە بکرێت و هەوڵبدرێت بڕیاری پێویست لەسەریان بدرێت  لەلایەکى دیکەوە سەرچاوەیەکی باڵا ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیاند، دوو بڕگەی نوێ وەک پاشکۆ خراونەتە نێو کارنامەی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیران کە کاژێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت. بە گوتەی سەرچاوەکە، هەردوو بڕگەکە لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراقە، یەکێکیان تایبەتە بە خستنەڕووی پابەندییە داراییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی. بۆ ئەو مەبەستەش، راپۆرتێکی هاوبەش لەلایەن محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان؛ تەیف سامی، وەزیری دارایی و بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکان پێشکێش دەکرێت. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر بنەمای ئەو راپۆرتە چاوەڕوان دەکرێت سبەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات.  تاوەکو ئێستا فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 6ـی ئەم ساڵیان وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگ 8 دەستیپێکردووە.

سەنتەری میترۆ داوا لە هەموو قەوارە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات بە تایبەتیش پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و هەموو ئەوانەی پەرۆشن بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان، میدیا نەكەنە سەكۆیەك بۆ گوتاری ڕق و كینە. دەشڵێن: بەشێك لە میدیاكان بوون بە سووتەمەنی بۆ ناكۆكی و دروستكردنی ژینگەی گرژی و بێمتمانەیی لە نێو هاوڵاتیان، ئێمە نیشانەكانی ئەم مەترسییە دەبینین  هەروەها تكاى ئەوەش دەکەن کە خەڵكی كوردستان شایەنی ئەم ریسكە سیاسییە نییە، تكایە چاودێری میدیاكانتان بكەن، بزانن چۆن بەشێکیان  كراون بە سەنگەری شەڕی ناوخۆ. بانگەواز بۆ هەموو ئەوانەی پەرۆشن بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان سەنتەری میترۆ داوا لە هەموو قەوارە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات بە تایبەتیش پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و هەموو ئەوانەی پەرۆشن بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان، میدیا نەكەنە سەكۆیەك بۆ گوتاری ڕق و كینە، ناوزڕاندن، هاندانی توندوتیژی و دوبەرەكی، كە دەبنە  هەڕەشە بۆ ئاشتی كۆمەڵایەتی و قەوارەی سیاسی هەرێم. داوا لە پارتە سیاسییەكان دەكەین، دەزگاكانی ڕاگەیاندنیان، پابەندبكەن بە بەرزترین ستانداردەكانی پیشەیی بوونی ڕۆژنامەگەری. ڕاستی و وردبینی و هاوسەنگی و بابەتیانە هەواڵ داڕێژن و بڵاویبكەنەوە، رێگربن لەوەی میدیای رەسمی و سێبەرەكان، نەكرێتە سەكۆیەك بۆ سووكایەتیكردن و تۆمەت بەخشینەوەو درۆ و قسەی رقاوی وێرانكەر كە تەنها بە زیانی ئاشتی كۆمەڵایەتی كۆتایی دێت. هۆشداریی ئێمە لە مەترسییەكانی هەڵكشانی میدیای نابەرپرسانەیە كە برەو بە روحی ناوچەگەری و درێژەدان بە هەڵمەتی میدیایی قۆناغی سەردەمی شەڕی براكوژییە. بەشێك لە میدیاكان بوون بە سووتەمەنی بۆ ناكۆكی و دروستكردنی ژینگەی گرژی و بێمتمانەیی لە نێو هاوڵاتیان، ئێمە نیشانەكانی ئەم مەترسییە دەبینین كە هەڕەشە لە ئاسایشی كۆمەڵگاكەمان دەكات و خەڵك لە پرسە ڕاستەقینە و گرنگەكانیان سەرقاڵ دەكات. وەبیرهێنانەوەی ئێمە لە بەرپرسیارێتی هەموو سەركردە سیاسی و حزبەكانە، بەرپرسیارێتی مێژوویی و ئەخلاقی خۆیان بیردەخەینەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو گوتارەی كە لەلایەنگران و دەزگاكانی ڕاگەیاندنیانەوە سەرچاوەی گرتووە.  لەبری شەڕی میدیایی، پەنا بۆ بنەمای عەقڵ و لۆژیك بەرن، هاوڵاتیان دەپرسن چارنوسی كوردستان بەرەو كوێ دەبەن ؟ كوا بەرژەوەندی باڵای خەڵكی كوردستان كە دەڵێن لەسەروو هەموو بەرژەوەندییەكەوەیە؟  كە مافی مووچە وەرگرتینان لێبَڕاوە، سەقامگیرییان پێببەخشن، بهێڵن دەرونیان ئارام بێت. ئایندەی هەرێمی كوردستان، بەرپرسیارێتییەكی دەستەجەمعییە. با گوێ لە دەنگی عەقڵ و لۆژیكی بگرین، بۆ ئەوەی لێبوردەیی نەبێت بەڕابردوو و توندوتیژیش شۆڕنەبێتەوە بۆ كۆڵان بە كۆڵانی ئەم هەرێمە زامدارە. تكایە خەڵكی كوردستان شایەنی ئەم ریسكە سیاسییە نییە، تكایە چاودێری میدیاكانتان بكەن، بزانن چۆن بەشێکیان  كراون بە سەنگەری شەڕی ناوخۆ.

سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان، جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە کە بۆ جێبەجێ کردنی فەرمان وبڕیارەکانی دادگا، یاسا ڕێ وشوێنی ئەوتۆی دیاری کردووە کە نەبێتە هۆکاری پشێوی ونا ئارامی و زیان گەیاندن بە سامانی گشتی و تایبەتی هاوڵاتیان لە چوارچێوەی بنەما دەستوری ویاساییەکان. لەبەیاننامەیەکیاندا کەئەمڕۆ دووشەمە بڵاویانکردەوە، سەرۆكایەتی داواكاری گشتی دەڵێن: فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی ڕادەسپێرین بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوەی شەوی ٢١ لەسەر ٢٠٢٥/٨/٢٢ و پاراستنی مافی هەمووان لە چوارچێوەی یاسا و دەستور. بەیاننامەی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان وەک ئاشکرایە لای هەموو لایەک کە یەک لە ئامانجە سەرەکیەکانی یاساکان بریتیە لە پاراستنی ماف وئازادیەکان وئاسایشی هاوڵاتیان وپێویستە هەموو کەسێک پابەندی یاسا بێت و کەس لە سەرووی یاسا نەبێت.  بۆیە وپاڵپشت بەو ئەرکە یاساییەی کە دەزگای داواکاری گشتی هەیەتی لە پاراستنی سیستەمی هەرێم وچاودێری ڕەوایی (مراقبة المشروعیة) وپاراستنی ســەروەری یاسا وباش پیادەکردنی حوکمەکانی وچاودێری جێبەجێ کردنی بڕیارەکان بە پێی ماددە (١/یەکەم، چوارەم) لە یاسای داواکاری گشتی هەموارکراو، بۆیە جەخت دەکەینەوە کە لە کاتی جێبەجێکردنی هەر فەرمان وبڕیارێکی دادگا دەسەڵاتی جێبەجێ کردن پێویستە بەو پەڕی پەرۆشیەوە ڕەچاوی بنەما یاسایی ودەستوریەکان بکات لە پاراستنی گیان وکەڕامەتی هاوڵاتیان وپاراستنی سامانی گشتی وتایبەتی ومافەکانی خودی تۆمەتباریش کە لە یاسا ودەستوردا هاتووە. بۆ جێبەجێ کردنی فەرمان وبڕیارەکانی دادگا، یاسا ڕێ وشوێنی ئەوتۆی دیاری کردووە کە نەبێتەهۆکاری پشێوی ونا ئارامی وزیان گەیاندن بە سامانی گشتی وتایبەتی هاوڵاتیان لە چوارچێوەی بنەما دەستوری ویاساییەکان وە هەر لەم چوارچێوەیە زۆر گرنگە مافی ژیان وکەڕامەت وئازادی هاووڵاتیان پارێزراو بێت. لێرەدا جەخت لەسەر هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن وخاوەنی پەیج وهەژمارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکەین کە بە شێوەیەکی بەرپرسانە ودوور لە ئاڵۆز کردنی زیاتر، مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕووداوە ولێکەوتەکانی بکەن. فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی ڕادەسپێرین بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوەی شەوی ٢١لەسەر ٢٠٢٥/٨/٢٢ وپاراستنی مافی هەمووان لە چوارچێوەی یاسا ودەستور.                                                        سەرۆکایەتی داواکاری گشتی                      ٢٠٢٥/٨/

سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان، جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە کە بۆ جێبەجێ کردنی فەرمان وبڕیارەکانی دادگا، یاسا ڕێ وشوێنی ئەوتۆی دیاری کردووە کە نەبێتە هۆکاری پشێوی ونا ئارامی و زیان گەیاندن بە سامانی گشتی و تایبەتی هاوڵاتیان لە چوارچێوەی بنەما دەستوری ویاساییەکان. لەبەیاننامەیەکیاندا کەئەمڕۆ دووشەمە بڵاویانکردەوە، سەرۆكایەتی داواكاری گشتی دەڵێن: فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی ڕادەسپێرین بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوەی شەوی ٢١ لەسەر ٢٠٢٥/٨/٢٢ و پاراستنی مافی هەمووان لە چوارچێوەی یاسا و دەستور. بەیاننامەی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان وەک ئاشکرایە لای هەموو لایەک کە یەک لە ئامانجە سەرەکیەکانی یاساکان بریتیە لە پاراستنی ماف وئازادیەکان وئاسایشی هاوڵاتیان وپێویستە هەموو کەسێک پابەندی یاسا بێت و کەس لە سەرووی یاسا نەبێت.  بۆیە وپاڵپشت بەو ئەرکە یاساییەی کە دەزگای داواکاری گشتی هەیەتی لە پاراستنی سیستەمی هەرێم وچاودێری ڕەوایی (مراقبة المشروعیة) وپاراستنی ســەروەری یاسا وباش پیادەکردنی حوکمەکانی وچاودێری جێبەجێ کردنی بڕیارەکان بە پێی ماددە (١/یەکەم، چوارەم) لە یاسای داواکاری گشتی هەموارکراو، بۆیە جەخت دەکەینەوە کە لە کاتی جێبەجێکردنی هەر فەرمان وبڕیارێکی دادگا دەسەڵاتی جێبەجێ کردن پێویستە بەو پەڕی پەرۆشیەوە ڕەچاوی بنەما یاسایی ودەستوریەکان بکات لە پاراستنی گیان وکەڕامەتی هاوڵاتیان وپاراستنی سامانی گشتی وتایبەتی ومافەکانی خودی تۆمەتباریش کە لە یاسا ودەستوردا هاتووە. بۆ جێبەجێ کردنی فەرمان وبڕیارەکانی دادگا، یاسا ڕێ وشوێنی ئەوتۆی دیاری کردووە کە نەبێتەهۆکاری پشێوی ونا ئارامی وزیان گەیاندن بە سامانی گشتی وتایبەتی هاوڵاتیان لە چوارچێوەی بنەما دەستوری ویاساییەکان وە هەر لەم چوارچێوەیە زۆر گرنگە مافی ژیان وکەڕامەت وئازادی هاووڵاتیان پارێزراو بێت. لێرەدا جەخت لەسەر هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن وخاوەنی پەیج وهەژمارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکەین کە بە شێوەیەکی بەرپرسانە ودوور لە ئاڵۆز کردنی زیاتر، مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕووداوە ولێکەوتەکانی بکەن. فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی ڕادەسپێرین بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوەی شەوی ٢١لەسەر ٢٠٢٥/٨/٢٢ وپاراستنی مافی هەمووان لە چوارچێوەی یاسا ودەستور.                                                        سەرۆکایەتی داواکاری گشتی                      ٢٠٢٥/٨/

مەکتەبی سیاسيی پارتی لەبارەی رووداوەکانی لالەزار: داوامان لە هەموولایەک ئەوەیە دانبەخۆیاندا بگرن و پارێزگاری لە سەروەریی یاسا و دامەزراوەکان بکەن. ئەمڕۆ دووشەممە، 25ـی ئابی 2025، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ڕووداوەکانی بەرەبەیانیی 22یـی ئاب، لە شاری سلێمانی بڵاوکردەوە.دەڵێت:  جەخت لە سەروەری یاسا و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری شاری ئازیزی سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمەکەمان بەگشتی دەکەینەوە. مەکتەبی سیاسیی پارتی لە ڕاگەیەنراوەکەیدا نیگەرانیی قووڵی خۆی لە "ئەنجام و لێکەوتەکانی ڕووداوەکە" دەربڕیوە کە بووەتە هۆی "نیگەرانی خەڵکی سلێمانی و تەواوی هەرێمی کوردستان". ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسيی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە: ئەنجام و لێکەوتەکانی ڕووداوەکەی بەرەبەیانی ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی، کە بەداخەوە چەندین قوربانی لێکەوتەوە، بونە هۆی نیگەرانی خەڵکی سلێمانی و تەواوی هەرێمی کوردستان. هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستووریی و بەرهەمی تێکۆشان و قوربانیدانی چەندین ساڵەی ڕۆڵەکانی گەلی کوردستانە و خاوەنی دامەزراوەی شەرعی و یاساییە، جەخت لە سەروەری یاسا و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری شاری ئازیزی سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمەکەمان بەگشتی دەکەینەوە. پێویستە چارەسەرکردنی جیاوازی و کێشەکان بە ڕێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بێت، هەر کار و کاردانەوەیەک کاریگەري خراپی لەسەر سەقامگیری و پێکەوەژیان و ناوبانگی هەرێمی کوردستان هەبێت بەباش نازانین. لە نیگەرانی و دڵە ڕاوکێی خەڵک تێدەگەین و، لە پێناو هەرێمەکەمان و ئارامی دەروونی هاووڵاتیانی هێژا، داوامان لە هەموو لایەک ئەوەیە دانبەخۆیان دابگرن و پارێزگاری لە سەروەری یاسا و دامەزراوەکان بکەن و، هەر جۆرە گرژی و هێرشێکی میدیایی خزمەت بە هەرێمی کوردستان ناکات و پێویستە ڕابگیرێت.    هاوكات، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانەوادە و كه‌سوكارى سەرجەم قوربانیيەكان دەكەین و هاوخه‌میانین، هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌یش بۆ برينداران ده‌خوازين. مەکتەبی سیاسيی  پارتی دیموکراتی کوردستان

بەپێى وتەى بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى دەرەوەى سوریا، مانگی داهاتوو ئەحمەد شەرع بەشداری لەکۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکات. ئەمڕۆ دووشەممە، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سوریا کەناوى خۆى ئاشکرانەکردوە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتى سوریا بەشداری لە 80ەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات. ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەحمەد شەرع، وتارێک پێشکەش دەکات لە میانەى دانیشتنەکانى کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە مانگى داهاتوو نیۆرکى ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. ئەمەش یەکەم وتاری سەرۆک کۆماری سوریا دەبێت لە دوای ساڵی ١٩٦٧ەوە. ئەحمەد شەرع کە تا ئێستاش کەوتۆتە ژێر سزاکانی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەبێت لە کاتی گەشتکردندا لێخۆشبوونی تایبەت بەدەستبهێنێت، مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو سەردانی پاریسی کرد و لەوێ لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لێکرا. ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە بۆ یەکەمجار لە ٢٥ی نیسان وتارێکی پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش کرد، دوای ئەوەی ئاڵای نوێی وڵاتەکەی لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک هەڵکرد، شانبەشانی ئاڵای ١٩٢ وڵاتی ئەندام. تەلەفزیۆنی سوریا لەزاری سەرچاوەیەکەوە ئەوەى بڵاوکردەوە، بڕیارە لەسەردانەکەى مانگی ئەیلولی داهاتوودا بۆ ئەمریکا، ئەحمەد شەرع لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەش کۆببێتەوە.

محەممەد سەدر، ڕاوێژکاری پێشووی محەمەد خاتەمی و محەمەد جەواد زەریف، دەلێت تیرۆرکردنی ئیبراهیم ڕەئیسی کاری ئیسرائیل بووە، بەم تیرۆرە ئیسرائیل پەیامێکی کردەیی نارد کە ئەگەر ئێران بەردەوام بێت، ئێمەش بەردەوام دەبین. پاش زیاتر لە ساڵێک لە روداوی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، ئێران ئیسرائیلی تۆمەتبارکرد بەو روداوە محەممەد سەدر، ئەندامی ئەنجومەنی تێگەیشتنی ئیستحقاقی ئێران، ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە پشت کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆککۆماری پێشوی ئێرانە. ئەم وتانەی محەمەد سەدر لە میانی چاوپێکەوتنیێکی رۆژنامەوانیدا بوە ئەوەش دوای ئەوەدێت پێشتر ئێران لە ئاکامی لێکۆڵێنەوەی لەسەر روداوەکە ئاشکرای کرد، "ڕاپۆرتی فه ڕمی لیژنەی لێکۆڵێنەوە دەریان خستوە که ڕووداوه که له ئه نجامی بارودۆخی که ش و هه وای ئاڵۆزدا ڕووی داوه و هیچ ئاسەوارێکی  تەقه و ته قینه وه له سه ر هێلیکۆپته ڕ نه بووه ". لە 19ی ئایاری 2024  سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەری  ئیبراهیم ڕەئیسی و سەرۆک کۆمارو ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکەی راگەیاند کە لە ئاکامی روداوەکە سەرۆک کۆماری پێشوی ئێران گیانی لەدەستدا

فرۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمریکی پڕ لە چەک و تەقەمەنی، لە بنکەی خەراب ئەلجیر لە باکووری حەسەکە دەنیشێتەوە، ئەوەش سێیەم کاروانی پڕچەککردنی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانانە لەڕۆژئاوای کوردستان لەم مانگەدا. لەچوارچێوەی بەهێزکردنی بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، شەوی ڕابردوو، فرۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمریکی بەیاوەری هێلیکۆپتەرێکی سەربازی، لە بنکەی خەراب ئەلجیر لەنزیک گوندی ڕمێلان لە باکووری شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان نیشتەوە، کە بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەکە باری تەقەمەنی و چەک و چەندین کەرەستەی سەربازی و لۆجستی هەڵگرتووە. لە ڕۆژی 21ـی ئەم مانگەش، فڕۆکەی بارهەڵگری ئەمریکی بە چەک و جبەخانەی زۆرەوە لە بنکەی سەربازیی خەراب ئەلجیری سەر بە هاوپەیمانان نیشتەوە و ژمارەیەک سەربازیشی گواستبووەوە. بەپێی بەدواداچوونەکانی، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە 20ـی ئەم مانگەش چاودێری هاتنی کاروانێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ناو بنکەی قەسرەک کرد، کاروانەکە لە 26 بارهەڵگر پێکهاتبوو کە تانکەری سووتەمەنی و ئۆتۆمبێلی سەربازی و سندوقی مۆرکراو و هەروەها کەرەستەی سەربازیی کە بە قوماشی ڕەش داپۆشرابوو لە خۆگرتبوو. کە لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی ئەلوەلید لەگەڵ هەرێمی کوردستان چووەتە نێو خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و بەرەو بنکەی قەسرەک لە لادێکانی باکووری حەسەکە ڕۆیشتووە.

لە ساڵیادی ئەنفالی بادینان، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات، قەرەبووی کەسوکاری قوربانییان بکاتەوە. دووشەممە، 25ـی ئابی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'ئێکس' پەیامێکی بەبۆنەی (37)ـەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفالی بادینان بڵاوکردەوە.  سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ڕێز و شکۆوە یادی قوربانیانی ئەو تاوانە دڕندەیەی ڕژێمی پێشووی عێراق دەکاتەوە و جارێکی دیکە داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات، ئەرکی یاسایی و دەستووریی خۆی لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییان جێبەجێ بکات. لە پەیامەکەیدا، سەرۆک وەزیران سڵاوی بۆ گیانی پاکی قوربانیانی جینۆسایدی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی کوردستان دەنێرێت و دووپاتی دەکاتەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و هەوڵەکانی بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەم تاوانانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.