سازدانى: هاوڵاتى ئه‌ندامێکى نوێنه‌رایه‌تى ئیداره‌ى خۆسه‌رى له‌هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، کشانه‌وه‌ى به‌شێکى بچوکى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌خاڵێکى سنورى رۆژئاواى کودستان تاکتیکه‌و له‌سه‌ر ئهزى واقیع شتێکى ئه‌وتۆ رووینه‌داوه. فه‌تحوڵا حوسه‌ینى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه‌ده‌کات، ئه‌گه‌رچى داواى رونکردنه‌وه‌یان له‌ئه‌مریکا کردووه له‌باره‌ى بڕیاره کتوپڕه‌که‌ى تره‌مپه‌وه، به‌ڵام تائێستا بێئومێدنین له‌هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. باس له‌وه‌ش ده‌کات، بڕیارى هه‌سه‌ده روونه که‌ئه‌گه‌ر تورکیا یه‌ک مه‌تر بێته پێشه‌وه‌و هێرش بکاته‌سه‌ر رۆژئاوا، به‌درێژایی 500 کیلۆمه‌ترى سه‌ر سنور شه‌ڕ راده‌گه‌یه‌نن. هاوڵاتى: خوێندنه‌وه‌تان چییه بۆ ئه‌م ره‌وشه‌ى ئێستا دروستبووه؟ فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: ئه‌مه شتێکى نوێ نییه، نه هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا‌و نه لێدوانه‌کانى ئه‌مریکا، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع ئه‌وه لاى ئێمه گرنگه که‌هیچ گۆڕانکارییه‌ک له‌سه‌ر ئاستى سه‌ربازى نه‌کراوه، له‌سه‌ر ئاستى هه‌ماهه‌نگى نێوان هاوپه‌یمانان و هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات. 26 سه‌ربازى ئه‌مریکا له‌خاڵێکى سه‌رێکانى به‌ره‌و عه‌ین عیسا رۆیشتوون و له‌خاکى رۆژئاواى کوردستان ده‌رنه‌چوون و چونه‌ته عه‌ین عیسا که‌باره‌گاى سه‌ره‌کى هه‌سه‌ده‌ی لێیه، ئه‌وه ته‌کتیکێکى سه‌ربازییه له‌نێوان هاوپه‌یمانان و هه‌سه‌ده‌و له‌چوارچێوه‌ى رێککه‌وتنێکه له‌نێوان ئه‌مریکاو تورکیا‌و هه‌سه‌ده نه‌ک کشانه‌وه بێت، به‌ڵام لاى ئێمه بڕیاره‌که‌ى کۆشکى سپى جێگه‌ى گله‌یی و گازنده‌یه، هه‌سه‌ده داواى روونکردنه‌وه‌یه‌کى ئاشکراى له‌ئه‌مریکا کردووه له‌باره‌ى ئه‌و بڕیاره کتوپڕه‌وه، له‌کاتێکدا هه‌ماهه‌نگییمان ماوه بۆ نه‌هێشتنى داعش و تیرۆر‌و قاعیده کهپلانێکى درێژخایه‌نه له‌نێوان هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانان. هاوڵاتى: هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ئێستا له‌کام لەو ناوچانه‌ى رۆژئاواى کوردستان بوونیان هه‌یه؟ فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: له‌هه‌موو شوێنێک بوونیان هه‌یه، له‌کۆبانێ و جه‌زیره، بنکه‌ى سه‌ربازیان هه‌یه‌و هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه، هێزى فه‌ره‌نسى و به‌ریتانى هه‌یه، له‌هه‌موو شوێنه‌کانى سه‌ر سنورى رۆژئاواى کوردستان بوونیان هه‌یه. هاوڵاتى: به‌ڵام بڕیاره‌که‌ى تره‌مپ خه‌نجه‌رێک نه‌بوو که له‌پشته‌وه درا له‌کورد؟ فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: ئه‌مریکا نه‌یوتووه هه‌موو سه‌ربازه‌کان بکشێنه‌وه، شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ریش تره‌مپ بڕیارێکى هاوشێوه‌یدا، ئێمه پێشبینیمان ده‌کرد دواى لێدوانه‌که‌ى کۆشکى سپى هه‌ڵوێستێکى دیکه پیشان بدرێت که راگه‌یه‌نرا، مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا مانه‌وه‌یه‌کى درێژخایه‌نه، ئه‌مه زیاتر له‌سێ ساڵه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى و چه‌کى قورس ده‌نێردرێت، به‌ده‌یان بنکه‌ى ئه‌مریکى و به‌ریتانى و فه‌ره‌نسى دروستبووه. هاوڵاتى: که‌واته ئێوه هێشتا بێئومێدنین له‌ئه‌مریکا؟ فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: ئێمه بێئومێدنین له‌خۆمان، هه‌ماهه‌نگى ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بۆ نه‌هێشتنى تیرۆر‌و چه‌سپاندنى چاره‌سه‌رى سیاسیه له‌سوریا، له‌ساڵى 2012 ئێمه شه‌ڕى به‌ره‌ى نوسرهمان کرد، کاتێک هێرشیکرده‌سه‌ر سه‌رێکانى، ئه‌وکاته ئه‌مریکا له‌هه‌رێمه‌که هه‌ر نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بۆ نه‌مانى داعش بوو، داعش‌یش تائێستا ته‌واونه‌بووه‌و به‌سه‌دان که‌س له‌ژێر گروپى جیاجیا سه‌ریانهه‌ڵداوه، چه‌ند شارێکى سوریا له‌لایه‌ن تورکیاوه داگیرکراون. هاوڵاتى: پێشبینى ده‌که‌ن تورکیا هه‌ڕه‌شه‌کانى بکاته کردار‌و له‌شکرکێشى بکات؟ فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: سیاسه‌تێکى روون له‌لاى به‌رپرسانى تورکیا نییه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌ستکه‌وته‌کانى کوردان و ژێرپێخستنى مافى کوردان له‌لاى ئه‌وان بنه‌مایه، ئێمه به‌جددى سه‌یرى هه‌ڕه‌شه‌کان ده‌که‌ین، له‌به‌رئه‌وه ئاماده‌کاریی باش کراوه، بڕیارى هه‌سه‌ده‌ش روونه که ئه‌گه‌ر تورکیا یه‌ک مه‌تر بێته پێشه‌وه‌و هێرش بکاته‌سه‌ر رۆژئاوا، ئێمه به‌درێژایی 500 کیلۆمه‌ترى سه‌ر سنور شه‌ڕ راده‌گه‌یه‌نین. هاوڵاتى: پێتانوایه ئه‌مریکا رێگه‌بدات تورکیا ئاسمانى رۆژئاواى کوردستان ببه‌زێنێت؟ فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: به‌پێی عورفى نێوده‌وڵه‌تى، فڕۆکه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ئاسمانى چ وڵاتێک هه‌بێت، نابێت فڕۆکه‌ى وڵاتى دیکه‌ی به‌سه‌ردا بفڕێت، ئه‌و ئاسمانه کۆنتڕۆڵکراوه له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانى ئه‌مریکاو فه‌ره‌نساو به‌ریتانیاوه. هاوڵاتى: به‌ڵام بۆ عه‌فرینیش هه‌روا نه‌بوو؟ دواتر ئاسمانه‌که بۆ تورکیا کرایه‌وه؟ فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: بۆ عه‌فرین وانه‌بوو، نه‌خشه‌ى ئێستاى سوریا جیاوازه له‌نه‌خشه‌ى 2011، ئێستا ناوچه‌ى هه‌ژمونى ئه‌مریکاو روسیا هه‌یه، عه‌فرین له‌ژێر هه‌ژمونى روسیادا بوو، دوو بنکه‌ى سه‌ربازى روسیا له‌و ناوچه‌یه بوونى هه‌بوو، پێش 24 سه‌عات کشانه‌وه به‌پێی رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ تورکیا بۆ داگیرکردنى عه‌فرین له‌لایه‌ن تورکیاوه، ئه‌وه ئینتیقامێکى روسیى بوو له‌کورد، له‌به‌رانبه‌ر هه‌ماهه‌نگى کورد له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا، دواتر عه‌فرین ته‌نها یه‌په‌گه‌ى لێ‌بوو، چه‌کى قورسى لێنه‌بوو، پاشان دواى 58 رۆژ به‌رخۆدانى گه‌وره تورکیا توانى ئه‌و شاره داگیربکات. هاوڵاتى: هیواتان هه‌یه وڵاتانى دیکه‌ى هاوپه‌یمانان جگه له‌ئه‌مریکا هه‌ڵوێستیان هه‌بێت ئه‌گه‌ر تورکیا له‌شکرکێشى کرد؟ فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: وڵاتانى یه‌کێتى ئه‌وروپاو فه‌ره‌نسا هه‌ڵوێستیان باشه له‌و باره‌یه‌وه، وڵاتانى هاوپه‌یمانان قبوڵى ئه‌وه‌ناکه‌ن، له‌به‌ئه‌وه‌ى سه‌ربازو چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان هه‌یه له‌و ناوچانه‌و پڕۆژه‌یان هه‌یه بۆ هه‌رێمه‌که. هاوڵاتى: جگه له‌ئه‌مریکا چه‌ند وڵاتى دیکه له رۆژئاواى کوردستان بوونیان هه‌یه؟ فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هێزیان له رۆژئاواى کوردستان هه‌یه، که‌زیاتر له 39 وڵات تێیدا ئه‌ندامن، وڵاته سه‌ره‌کییه‌کانیش که‌بوونى سه‌ربازییان هه‌یه ئه‌مریکى و فه‌ره‌نسى و به‌ریتانین. هاوڵاتى: هیچ به‌ڵێنێکتان له‌و وڵاتانه وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى رۆژئاواى کوردستان پارێزراوبێت؟ فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: به‌ڵێن نییه، له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع شت هه‌یه، به‌ڵێنه‌کان له‌سه‌ر ئاستى سیاسی ده‌درێن، تائێستا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خۆمان و هاوپه‌یمانان یه‌کده‌گرنه‌وه. تائێستا بێئومێدنین له‌هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، به‌ڵام هێزى خۆمان پڕۆفیشناڵهو ئاماده‌ین به‌ته‌واوى به‌رگرى له‌خاکى خۆمان بکه‌ین و تاکه بژارده‌شمان به‌رخۆدانه. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر کورد به‌ته‌نها به‌جێهێڵدرا بژارده‌ى ئێوه ته‌نها به‌رگریکردنه؟ فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: به‌ڵێ ته‌نها به‌رگریکردنه، به‌ڵام کاتێک داعش ماوه‌و مه‌ترسی کۆتایی نه‌هاتووه، ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کان رێکبکه‌وین، چونکه هه‌زاران چه‌کدارى داعش و خێزانه‌کانیان له‌که‌مپى هۆل و که‌مپه‌کانى دیکه‌دان، که‌جێگه‌ى مه‌ترسین و داواى دروستکردنى دادگایه‌کى نێوده‌وڵه‌تیمان کردووه بۆ ئه‌وه‌ى تێیدا دادگایی بکرێن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێک روویدا ئێمه ئه‌و مه‌ترسییه له‌سه‌رخۆمان ناهێڵین، له‌به‌رئه‌وه‌ى مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئێمه.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌دات خۆپیشاندانه‌کانى عێراق ئینزارێکه بۆ پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان که‌هه‌مان داواکارى هه‌یه‌و پێویسته پرۆسه‌ى چاکسازى خێراتر بکرێت. شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا، ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه بهدۆخى ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌دات که لهخۆڕێکخستهوهدان و له‌سێ مانگى ئاینده‌دا کۆنفرانسى نیشتمانى ده‌به‌ستن. ده‌رباره‌ى رۆڵى کوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فا که هه‌ندێک بهرێکخهرى سێبه‌ر تۆمه‌تباریان ده‌کات، ده‌ڵێت «تێڕوانینى جیاواز هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌وزوعه، به‌ده‌ر له‌وه کاک عومه‌رى سه‌ید عه‌لى وه‌ک رێکخه‌رى گشتى لێى به‌رپرسه، ئه‌گه‌ر کاک عومه‌ر رازى بێت رێکخه‌ری سێبه‌ر هه‌بێت؛ ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له‌خۆى بکه‌یت». هاوڵاتى: دۆخى گشتى گۆڕان دواى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن چۆنه؟ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: دواى هه‌ڵبژاردنى خانه‌ى راپه‌ڕاندن ئێستا ئێمه لهخۆرێکخستنهوهداین، خۆمان ئاماده‌ده‌که‌ین بۆ کۆنفرانسى نیشتمانى و شه‌ش لیژنه دانراون و شه‌ش که‌س سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات، که‌تایبه‌تن به(ژووره‌کان، ده‌ستور، به‌رنامه‌ى سیاسى، هه‌ڵسه‌نگاندن، میدیا) بۆ ئه‌وه‌ى خۆمان ئاماده‌بکه‌ین بۆ کۆنفرانسى نیشتمانى پرس و را به‌هه‌موو هه‌ڵسوڕاوان لهمهکۆو بازنه‌و باژێروانه‌کان ده‌که‌ین له‌سێ مانگى داهاتوودا کۆنفرانسى نیشتمانى ببه‌ستین. له‌ئێستادا خۆمان خه‌ریکى خۆرێکخستنهوهین له‌سه‌ر ئاستى شاره‌کان و باژێروانه‌کان و پڕکردنه‌وه‌ى شوێنه‌کان که به‌تاڵه زائیده‌ن پڕکردنه‌وه‌ى ژووره‌کان. بڕیارێکمان داوه له‌ناو خانه‌ى راپه‌ڕاندن یه‌ک کارى پێکه‌وه‌یى بکه‌ین و به‌جۆرێک لههارمۆنى به راوێژ پرسه‌کان یه‌کلایبکه‌ینه‌وه. ئێستا په‌یڕه‌وى ناوخۆى خانه‌ى راپه‌ڕاندن ئاماده‌یه‌و ئیشى له‌سه‌ر ده‌که‌ین، پلانه‌که‌مان به‌هه‌موو دامه‌زراوه‌کانى گۆران ئه‌وه‌یه که‌هه‌موو ژوورێک په‌یڕه‌وى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى ناو دامه‌زراوه‌ى گۆڕان به‌هێز بکات. هاوڵاتى: واتا خانه‌ى راپه‌ڕاندن په‌یڕه‌وى خۆى ده‌بێت و جڤاتى گشتى و نیشتمانى و هه‌موو ژووره‌کان؟ ئه‌مه به‌ریه‌ککه‌وتن دروست ناکات؟ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: جڤاتى گشتى و نیشتمانى و هه‌موو ژووره‌کان په‌یڕه‌وى خۆیان ده‌بێت، بۆ نمونه په‌یڕه‌وى خۆم ده‌بێت و ده‌بێت بزانم چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژووره جیاوازه‌کانى گۆڕاندا ده‌که‌م، سکرتێرى ژووره‌کانیش ئه‌م پێکه‌وه‌ییه له پهیڕهوهکهیاندا ده‌بێت و ئاماژه‌ى پێده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێمه‌وه بۆ دکتۆر ده‌رباز که ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندن و به‌رپرسه له‌ژووره‌کان، ده‌توانم له‌گه‌ڵ ژووره‌کان گقتوگۆ بکه‌م. وه‌ک ئه‌ندامێکى خانه‌ى راپه‌ڕاندن تایبه‌ت به‌کاروبارى باژێروانه‌کان پلانى دوو ساڵیم ده‌بێت، حه‌قه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان لێپرسینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ بکات بڵێت پلانێکت دانا‌و هیچت جێبه‌جێ نه‌کردو حه‌ق نییه بیرله‌وه بکه‌یته‌وه له‌م شوێنه‌دا بمێنیته‌وه، ئه‌مه مهبدهئى دامه‌زراوه‌یه که په‌یڕه‌وو پلان و پاداشت و سزا هه‌بێت. هاوڵاتى: پاداشت و سزا جێبه‌جێ ده‌که‌ن له‌ناو گۆڕاندا؟ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: جا ئه‌گه‌ر نه‌یکه‌ین گۆڕان دامه‌زراوه نییه، له‌ماوه‌ى رابردوودا شتێکى زۆر که‌م پاداشت و سزا هه‌بووه‌و هه‌ندێکیشى به‌شێوازى دامه‌زراوه‌یى نه‌بوبێت هاوڵاتى: جڤاتى نیشتمانى ماوه‌ى یاسایى به‌سه‌رچووبوو که خانه‌ى راپه‌ڕاندن هه‌ڵبژاردنى بۆ کرا، ئه‌مه کفرى یاسایى نه‌بووه گۆڕان پێى هه‌ستاوه؟ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: کاک عومه‌ر سه‌ید عه‌لى له‌هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کان ئه‌وه‌ى روونکردۆته‌وه که راسته ئێمه هه‌موو دامه‌زراوه‌کانى گۆڕان شه‌رعییه‌تى نه‌مابوو، ده‌بوایه هه‌ڵبژاردنى ناوخۆمان بکردایه‌و به‌رپرسى ژووره‌کانمان دابنایه‌و خه‌ڵکمان ببردایه بۆ به‌رده‌م جڤاتى نیشتمانى، ئه‌و ره‌خنه‌یه زۆر به‌جێیه‌و ماقوله، به‌ڵام پێویستمان به‌وه‌بوو ده‌ستوور بگۆڕین کێشه‌و که‌موکووڕى تێدایه، ئه‌م خه‌له‌لانه واده‌کات ئه‌م ده‌ستوره‌ى ئێستا پێویستى بهههموارکردنهوهو ده‌ستکارى کردن هه‌یه، تادهستکارى نه‌که‌ین ناتوانین ژووره‌کان رێکبخه‌ینه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنى جڤاتى نیشتمانى بکه‌ین، ئێمه له‌ده‌مه ده‌مى ئه‌وه‌داین کۆنفرانسى نیشتمانى بکه‌ین و ده‌ستوور هه‌موار بکه‌ین، ده‌بێت قیاده‌یه‌ک هه‌بێت سه‌رکردایه‌تى بکات ئه‌ویش خانه‌ى راپه‌ڕاندنه بۆیه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه کرا. هاوڵاتى: به‌شێک له‌یه‌کێتى گله‌یى له‌کابینه‌ى نۆیه‌م هه‌یه له‌سه‌ر نه‌بوونى ده‌سه‌ڵات، ئێوه‌ش هه‌مان تێبینى و گلهیتان هه‌یه وه‌ک گۆڕان؟ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: خانه‌ى گۆڕان تازه‌یه‌و مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌کان زۆر نییه، راسته دێته‌وه بۆ ناو خانه‌ى راپه‌ڕاندن، به‌ڵام ته‌قیم کردنى حکومه‌ت بۆ دوو مانگ زووه، نه‌مبیستووه وه‌زیره‌کان بڵێن ده‌سه‌ڵاتمان نییه، وه‌زیر ده‌بێت خۆى ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌به‌رنامه‌ى چاک بسه‌پێنێت. به‌پێى ئه‌و رێکه‌وتنه سیاسه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى کردومانه سه‌قفى زه‌مه‌نیمان بۆ کاره‌کان داناوه، له شه‌ش مانگ تا ساڵێک. بزانین خه‌ت و خاڵى ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌مانه‌وێت له چاکسازى ده‌رده‌که‌وێت، له‌شه‌ش مانگى یه‌که‌مدا، ئه‌گه‌ر لهساڵێکیشدا ده‌رنه‌که‌وت ئه‌وکاته ئێمه هه‌ڵوێست و قسه‌مان ده‌بێت، ئه‌وکاته ئه‌گه‌ر نه‌کرا پێیان ده‌ڵێین چاکسازیتان نه‌کردووه و پێتان ناکرێت، قسه‌ى خۆمان نه‌بێت رێکه‌وتنه‌که ده‌بێته شتێکى بێ‌مانا. بۆخۆم له‌گه‌ڵ چونه ناو حکومه‌ت نه‌بووم، به‌ڵام رێزم له بڕیاره‌که‌ى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان گرتووه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ى خراپ بوو به‌رپرسیارێتى هه‌ڵناگرم نه‌ک من خه‌ڵدى دیکه‌ش هه‌ڵیناگرێت. له‌ماوه‌ی ساڵێکدا ئه‌گه‌ر حکومه‌ت له‌سه‌دا 20 یان 30 چاکسازى کردبوو بۆ ئه‌وه‌ى هیوایه‌کمان هه‌بێت بۆ سێ ساڵى دواى ئه‌وه پشتیوانى حکومه‌ته‌که ده‌که‌ین. هاوڵاتى: دانانى راوێژکارو به‌رێوه‌به‌رى گشتى و چوار وه‌کیل وه‌زیرى گۆڕان که ئیستحقاقى گۆڕانه یه‌کلاییکراوه‌ته‌وه؟ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: بەنیسبه‌ت منه‌وه دره‌نگه، چونکه که‌متر له مانگێکه ده‌ستبه‌کاربووین، له‌شارو ژووره‌کان خه‌ڵک خۆى کاندید کردووه‌و چونه‌ته ژورى حکومه‌ت و په‌رله‌مان و لیژنه‌یه‌ک دیارى کراوه لهپارتى و گۆڕان که له‌سه‌دا 12ى پۆسته‌کان وه‌رده‌گرین و رێکخه‌رى گشتى گۆڕان ته‌خویل کراوه بۆ ئه‌و کاره له‌رێگه‌ى جڤاتى نیشتمانییه‌وه و پشکى شاره‌کان دیارى کراوه‌و تهقیمى بۆ کراوه، من که هاتووم ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌واو بووه‌و له‌ده‌ستى من ده‌رچووه و هه‌مووى رۆشتووه. خۆتان ده‌زانن ئه‌م وڵاته چۆنه، خه‌ڵێکى زۆر داواى کردووه‌و خۆیان به موسته‌حه‌ق ده‌زانن پۆسته‌کانیش زۆر دیارى کراون و به‌ر هه‌موو ئه‌و که‌سانه ناکه‌وێت که داوایان پێشکه‌شکردووه. هاوڵاتى: ترس لهخۆپشاندهکانى به‌غدا نییه بگوازرێته‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان که‌هه‌مان داواکارى هه‌یه؟ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: ئه‌وه کارتێکى زۆر چاکه، ئه‌مه پیشانى پارتى و یه‌کێتى ده‌درێت چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌م داواکاریانه جێبه‌جێ نه‌کرێت که له‌سه‌ره‌تادا داواکان خزمه‌تگوزارى و هه‌لى کار‌و نانه، دواتر ده‌گۆڕێت به داواکارى سیاسى، که بوو به‌داواکارى سیاسى ئه‌مه وهرچهرخانهکهیه، له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌رى قورسدایت. پێویسته پارتى و یه‌کێتى ئه‌مه باش بخوێننه‌وه‌و گۆڕانیش به‌هه‌مان شێوه، ئه‌مه جهرهسێکه و له‌وانه‌یه پرۆسه‌ى چاکسازى خێراتر بکات، حه‌قیشه یه‌کێتى و پارتى و گۆڕانیش ده‌رسى لێوه‌ربگرن. هاوڵاتى: کوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فا (چیا، نما) رۆڵیان چییه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا؟ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: له‌وه‌تى بووم به ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندن کوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌ده‌خولى کاره‌کانى خانه‌یان نه‌کردووه، ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێده‌که‌م پشتیوانى بزوتنه‌وه‌که ده‌که‌ن وه‌کو هه‌ڵسوڕاوێکى گۆڕان، وه‌کو هه‌ر هه‌ڵسوڕاوێکى دیکه مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه پێشنیار بکه‌ن و پڕۆژه‌یان هه‌بێت و حه‌قى ئه‌وه‌شیان هه‌یه کاندیدیان هه‌بێت بۆ پۆسته‌کان، زۆر ته‌بیعییه ئه‌وانه هه‌ڵسوڕاون ببن به به‌رپرسى ژوور ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى و ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندن و رێکخه‌رى گشتى به‌پێى پله‌به‌ندى رێکخستن له‌ناو گۆڕاندا به‌م زنجیره‌یه بڕۆن و بێنه سه‌ره‌وه ئاساییه. هاوڵاتى: باس له‌وه ده‌کرێت کوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک رێکخه‌رى سێبه‌ر وان به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌که‌وه، ئه‌وه‌ى ئه‌وان به‌دڵنیان نه‌بێت ناکرێت؟ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: تێڕوانینى جیاواز هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌وزوعه، له‌چوارچێوه‌ى بزوتتنهوهى گۆڕان وه‌ک کارى رێکخراوه‌یى مافى خۆیانه‌و شتێکى سروشتییه، به‌ده‌ر له‌وه کاک عومه‌رى سه‌ید عه‌لى وه‌ک رێکخه‌رى گشتى لێى به‌رپرسه، ئه‌گه‌ر کاک عومه‌ر لێى رازى بێت رێکخه‌ری سێبه‌ر هه‌بێت ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له‌خۆى بکه‌یت. هاوڵاتى: واتا ئه‌گه‌ر رێکخه‌رى سێبه‌ر هه‌بێت لاوازى عومه‌ر سه‌ید عه‌لی-یه؟ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: کاک عومه‌ر ئه‌وه قبوڵ ناکات هاوڵاتى: چوار رێکهوتنتان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى هه‌بووه، چیتان کردووه بۆ زیندوکردنه‌وه‌یان، ئایا موبادهرى نوێتان هه‌یه بۆیان؟ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: ده‌بێت پرسیار له‌یه‌کێتى بکه‌یت چوار ئیتفاقیهو رێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى هه‌یه له‌چوار کاتى جیاواز‌و له‌سه‌ر چوار ئاست هیچى جێبه‌جێ نه‌بووه. کاک نه‌وشیروان وتى عیبره‌ت له‌جێبه‌جێکردنیدا هه‌یه، له رێکه‌وتنى ده‌باشان و شارى جوان یه‌ک به‌ندى جێبه‌جێ نه‌کراوه، ئه‌و رێکه‌وتنه ئه‌گه‌ر هه‌ندێ بڕگه‌ى یاسایى تێبکه‌یت و هه‌ندێکى لێ لاببه‌یت وه‌ک پرۆژه‌یه‌کى گرنگ وایه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى وڵات، ئێ یه‌کێتى له‌ناو یه‌کدا ناکۆک بوون له‌سه‌ر رێکه‌وتنه‌کان، هه‌ندێکیان به‌ئاشکرا وتیان له‌گه‌ڵیدانین، به‌شێکى دیکه‌یان له‌ژێره‌وه له‌گه‌ڵیدا نه‌بوون و موئامه‌ره‌یان له‌سه‌ر رێکه‌وتنه‌که کرد، ئێستاش کۆک نین که چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و ئه‌و رێکهوتنانهدا بکرێت. ئێمه بڕیارى خانه‌ى راپه‌ڕاندنمان هه‌یه په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان باش ده‌که‌ینه‌وه، بۆچى ئێمه له‌په‌رله‌مان دابنیشین و له‌حکومه‌ت پێکه‌وه بین وڵات به‌ڕێوه ببەین بۆ په‌یوه‌ندییه‌کان ئاسایى نه‌که‌ینه‌وه، بۆ یه‌کترى قبوڵ نه‌که‌ین و له‌یه‌کترى نه‌بوورین، ئه‌مه چه‌مکێکى زۆر مرۆڤایه‌تییه. ئێمه له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى و پارته ئیسلامییه‌کان خاڵى هاوبه‌شمان هه‌یه‌و مه‌هامى گه‌وره‌ى ئه‌مڕۆو سبه‌ینێمان هه‌یه، دنیابینى گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى زۆر جیاوازه، به‌ڵام ده‌بێت یه‌کترى قبوڵ بکه‌ین. چاره‌سه‌ره‌که ئه‌وه‌یه پێکه‌وه دابنیشین و له‌یه‌کترى تێبگه‌ین و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین، تائێستا موبادهرهیهکى روون نییه، به‌ڵام موفاتهحهو موبادره ده‌بێت، فۆرمه‌که‌ى نازانم چۆنه. هاوڵاتى: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کار له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى که هه‌ر پارێزگایه‌ک بازنه‌ى خۆى هه‌بێت؟ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: بۆچوونم وایه به‌پێى گه‌وره‌یى شاره‌کان پشکى پارێزگاکان کورسییه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شبکرێت، به‌ته‌ئکید ده‌بێت هه‌وڵى بۆ بده‌ین، له‌په‌رله‌مان چۆن ده‌که‌وێته‌وه نازانم. ئه‌م یاسایه‌ى ئێستا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان نادادپه‌روه‌رى تێدایه، ده‌نگه زۆره‌کانى پارتى له بادینان ته‌حه‌کوم به‌په‌رله‌مانه‌وه بکات، ته‌حه‌کوم به سلێمانى و هه‌ولێره‌وه بکات، ده‌بێت هه‌موو حزبه‌کان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتى بکه‌ن که ئه‌م یاساى هه‌ڵبژاردنه‌ى ئێستا نادادییه‌و له‌خانه‌ى راپه‌ڕاندن ئه‌مه قسه‌م ده‌بێت. هاوڵاتى: محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم بهتەواوى وازى لهبزووتنهوهى گۆڕان هێناوه؟ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: ده‌ستى له‌خانه‌ى راپه‌راندن کێشاوه‌ته‌وه، ئه‌و خۆى هه‌ر له‌له‌نده‌ن ده‌ژى و بنه‌ى له‌سلێمانى هه‌بووه، ئێستا چۆته‌وه بۆ ئیسراحه‌ت ؟ هاوڵاتى: عوسمانى حاجى مه‌حمود و قادر حاجى عه‌لى ئاشت ده‌که‌نه‌وه یان ئه‌وان وازیان هێناوه‌و نایه‌نه‌وه ناو گۆڕان؟ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: ئه‌وانه هاوڕێى نزیکى ئێمه‌ن و سه‌رکرده‌ى منیش بوون، هه‌ردووکیان دوو پیاوى دڵسۆزى گۆڕان بوون و ده‌بێت گۆڕان سوپاسیان بکات که‌ئه‌و ماوه‌یه ئیشیان بۆ بزووتنه‌وه‌که کردووه، ئێستا قه‌ناعه‌تیان به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌ماوه‌و ده‌ڵێن گۆڕان نین و ده‌بێت رێز له‌و بڕیاره‌ى ئه‌وان بگرین.
هاوڵاتى بۆیەکەمجارە کۆمارییەکان و دیموکراتەکانی ئەمەریکا لەسەردمی ترەمپدا یەکدەنگبوون ئەوەش دوای بڕیارەکەی تەەمپ بەکشانەوەی لە رۆژاڤای کوردستان. پاڵپشتی کۆماری و دیموکراتەکان بۆ رۆژاڤا بۆ ئەو شەڕە دەگەڕێتەوە کە لەسوریا ئەنجامیاندا بەرامبەر داعش و تێکیانشکاند. کۆمارییەکان و دیموکراتەکان زۆرجار لەتێڕوانین بۆ پرسە گرەنگەکان ناکۆکن و دژ بەیەکن، کەمجاریش هەیە بەناچاری کۆک دەبن لەسەر پرسێکی جددیی هەڵوێستبن. بەتایبەتی لەسەردەمی ترەمپدا ئەوە یەکمجارە یەکدەنگن. کاردانەوەی سیناتۆرەکانی هەردوولا ترەمپی ناچارکردوە لێدوانەکانی پاشگەزبوونەوەی پێوە دیاربێت. دوێنێ سێشه‌ممه (8ی تشرینی یه‌که‌م) ترەمپ رایگه‌یاند که‌ئه‌مریکا «کورده‌کانی به‌جێنه‌هێشتووه«. لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاری کشانەوەکەی وا لێکدەدەرێتەوە کە به‌بڕیاره‌که‌ی که پێده‌چێت گڵۆپی سه‌وزی بۆ تورکیا هەڵکردبێت بۆ هێرشکردنه‌سه‌ر شه‌ڕڤانانی کورد له رۆژاڤا، بەڵام فشار‌و کاردانەوەکان وایانکردوە کە ترەمپ چەندین لێدوانی دژ بەیەک بدات لەوبارەیەوە. تره‌مپ له‌سه‌ر کاردانەوەکان وتی «ره‌نگه ئێمه له پرۆسه‌ی به‌جێهێشتنی سوریادا بین، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کورده‌کانمان به‌جێنه‌هێشتووه، که‌خه‌ڵکێکی زۆر تایبه‌تن و جه‌نگاوه‌ری ئازان.» جه‌ختیشیکرده‌وه که واشنتۆن په‌یوه‌ندییه‌کی گرنگی هه‌یه له‌گه‌ڵ تورکیای ئه‌ندامی ناتۆ‌و هاوبه‌شێکی بازرگانی. دوای بڕیارەکەی ترەمپ، لەبارەی کشانەوەی هیزەکانیان لە باکوری سوریا، کاردانەوەیەکی زۆری ناوخۆیی بەدوادا هات، بەجۆرێک هەریەکە لەکۆماریەکان و دیموکراتیەکان یەکدەنگبوون، ئەوەش یەکەمجارە کە سیناتۆرە کۆماری و دیموکراتەکانی ئەمریکا یەکدەنگ دەبن لەسەردەمی ترەمپدا. دواتر ترەمپ لەوەڵامی کاردانەوەکاندا وتی «هه‌ر شه‌ڕێکی ناپێویست که به‌ناچاری نه‌بێت له‌لایه‌ن تورکیاوه« ئاکامی «وێرانکارانه‌ی» ده‌بێت بۆ ئابوریی وڵاته‌که. کاردانەوەکان بەجۆریک بوون لیندزی گراهام سیناتۆرێکی پەسەندکراوو گوێلێگیراوە لەلایەن ترەمپ، سەبارەت بەکشاندنەوەی سەربازەکانی ئەمەریکا لەسەر سنوری سوریا وتورکیا وەستایەوەو وتی لەگەڵ دیموکراتەکان بەتەماین پرۆژە بڕیارێک دەربکەین لەدوو بڕگە پێک‌بێت، گەرەنتی پاراستنی ئەو ستاتیۆیەی بارۆس لەهەر هێرشێکی تورکی، ئەگەر ئەوە بکات سزای قورسی بخرێتەسەرێ، دووەمیش هەڵپەساردنی تورکیا لەناتۆ. ئەم پڕۆژە پێشنیارە لەلایەن هەردوو حزبی گەورەی ئەمەریکا، کۆمارییەکان و دیموکراتەکان، پەسەندە. لەلایەکی دیکەوە کەگرنگە باسی بکەم ، سەرکردەی زۆرینەی ئەنجومەنی پیران میتش ماکونێل لێدوانێکی توندیداو وتی «هەر خۆکشاندنەوەیەکی خێرا لەسوریا، لەبەرژەوەندی روسیا، ئێران ورژێمی ئەسەد دەبێت». ئەم سیانتۆرە پشتیوانییەکی زۆری ترەمپ دەکات و بە ناڕاستەوخۆ هۆشداریدا بە ترەمپ و وتی «لەسەرەتای ئەمساڵ یاداشتێکمان نووسی کەتێیدا رەخنەی توندمان لەبڕیاری کشانەوەی خێرا لەسوریا گرت، گوتمان کاری لەو جۆرە گروپە تیرۆریستەکان وەک داعش زیندوو دەبنەوە». هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا دووشەممە (7ی تشرینی یەکەم) دەستیانکرد بەکشانەوە لەناوچە سنوورییەکانی تورکیا، لەپێگە سەرەکیەکان بەدرێژایی سنووری باکوری سوریا دوای ئەوەهات کە کۆشکی سپی رایگەیاند دەکشێتەوە تا رێبدات بەئۆپەراسیۆنێکی تورکیا کەسەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان وتی ده‌شێت له‌هه‌ر ساتێکدا ئەنجامبدرێت. به‌ڵام پنتاگۆن هۆشداریی دا که‌ئه‌مریکا ئه‌و هێرشه داگیرکارییه په‌سه‌ند ناکات که‌تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ده‌کات له‌باکوری سوریا، چونکه مه‌ترسی ناسه‌قامگیرکردنی ناوچه‌که ده‌بێت. وته‌بێژی پنتاگۆن، جۆناسان هۆفمان وتی «له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی ترمان له ناتۆداو هاوبه‌شه‌کانمان له‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا کارده‌که‌ین بۆ دووپاتکردنه‌وه له‌تورکیا لەئه‌گه‌ری هێرشێک ده‌شێت ئاکامی ناسه‌قامگیرکردنی هه‌بێت بۆ تورکیا و ناوچه‌که و جێگای تریش.» هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، هاوبەشێکی سەرەکیی ئەمریکا لەشەڕی دژی رێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش)دا کەکۆنترۆڵی زۆربەی باکوری خۆرهەڵاتی سوریای کردووە، دووشەممە رایگەیاند «هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە سنورییەکانی نزیک بەتورکیا کشانەوە». روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ پشتڕاستیکردەوە کەهێزەکانی ئەمریکا کشاونەتەوە لەپێگە سەرەکیەکانی رەئس عەین و تەل ئەبیەز. بەرپرسێکی کوردیش وتی هێزەکانی ئەمریکا دەستیانکردووە بەکشانەوە لەسنوورەکە، بۆ رێگەدان بەهێرشێکی تورکیا، کەهێشتا نازانرێت چەند گه‌وره دەبێت. لەم چەند هەفتەیەی رابردوودا تورکیا هێزی پشتیوانیی ناردۆتە سەر سنوور‌و ئەردغان دووشەممە لەوتەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی ئەو هێرشەی لەمێژە هەڕەشەی ده‌کات ده‌شێت رووبدات «له‌هه‌ر شه‌وێکدا بەبێ هۆشداریدان». کۆشکی سپی رایگەیاند»هێزەکانی ئەمریکا پشتوانی یان بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکە ناکەن و هێزەکانی ئەمریکا، کە ‹خەلافەت›ی داعشیان له‌ناوچه‌که تێکشکاندووە، چیتر لەو ناوچە دیاریکراوه نامێننەوە.» دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دووشەممە پاساوی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لەسەر سنووری سوریا-تورکیا دا بەوەی کەدەبێت ناوچەکە «خۆی چارەسەرێک بدۆزێته‌وه« و ئەمریکا پێویستە «لەم شەڕە بێ‌مانا بێکۆتاییە» دەربچێت. بەڵام هاوپەیمانێکی باڵای ترەمپ، سیناتۆر لیندسی گراهام، سەرۆکی لیژنەی دادوەری له‌ئەنجومەنی پیران، دووشەممە وتی داوا لەکۆنگرێس دەکات بڕیارەکەی سەرۆک پێچەوانە بکاتەوەو چاوەڕێی ئەوە دەکات ئەم هەنگاوە «پشتیوانیی بەهێزی هه‌ردوو پارته سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئه‌مریکا بەدەستبهێنێت». نەتەوەیەکگرتووەکان لهپەیوەندیدایە لەگەڵ هەموو لایه‌نه‌کان ئەنقەرە دەڵێت دەیەوێت دەستبەجێ «ناوچەی ئارام» دابمەزرێنێت لەوبەری سنوورەوە، کە پلانی هەیە 3.6 ملیۆن ئاوارەی سوریا کەئێستا لەتورکیان ره‌وانه‌ی ئەو ناوچەیە بکات. بەڵام کوردەکان دەڵێن گوایە ئامانجی تورکیا لاوازکردنی بوونی کوردانە لەو ناوچەیە بەگۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە بەگەڕاندنەوەی ئاوارەکان کەزۆربەیان عەرەبی سوننەن. هەسەدە هۆشداریی دا لەو مەترسیانەی هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ ناوچەکە دەیانهێنێت و بەڵێنی بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێکی تورکیای دا. هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رایگەیاند «وەک هێزەکانی سوریای دیموکرات، سوورین لەسەر بەرگریکردن لەخاکەکەمان، باجەکەی هەرچەندێک بێت.» لەبەیاننامەیەکی دووشەممەدا، هەسەدە رایگەیاند کەهێرشی تورکیا دەستکەوتە سەربازییەکانی دژی داعش پێچەوانە دەکاتەوە بەباجێکی مرۆیی گەورەوەو رێده‌دات بەسەرکردە زیندووەکانی گروپە توندڕەوەکان کۆتایی بەخۆشاردنەوە بهێنن. نەتەوە یەکگرتووەکان دووشەممە رایگەیاند که «ئامادەکاری دەکات بۆ خراپترین دۆخ» لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا. بەڕێوبەری ناوچەیی کاروباری نەتەوە یەکگرتووەکان لەسوریا، پانۆس مومتزیس وتی «زۆر پرسیاری وەڵامنەدراوە» هەن دەربارەی ئاکامەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنە. مومتزیس وتی نەتەوە یەکگرتووەکان «لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هەموو لایه‌نه‌کان» لە ناوچەکە. یەکێتی ئەوروپاش هۆشداریی دا لەوەی ئه‌و هێرشه‌ی تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی پێده‌کات زیاندەگەیەنێت بەمەدەنیەکان و دەبێتەهۆی «ئاوارەیی بەرفراوان»ی خەڵک
هاوڵاتى بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بەکشانەوەی سەربازە ئەمریکیەکان لە باکوری سوریا کە رێگە بۆ هێرشی تورکیا خۆشدەکات رووبەڕووی رەخنەیەکی توند بوەتەوە لە ئەمەریکا و زۆر وڵاتی تری جیهان. کاردانەوەکان لەناوخۆی ئەمریکا بەجۆرێکن کە وایکرد ترەمپ چەند جار روونکردنەوە لسەر بڕیارەکەی بدات و پاڵپشتی خۆی بۆ شەڕڤانانی کورد دووپات بکاتەوە. لەماوەی ٤٨ کاژمێری رابردوودا بڕیارەکەی ترەمپ زۆترین کاردانەوەی لێکەوتۆتەوە، لەئاستە باڵاکانی ئامریکادا، ئەمەش بەشێکە لەو کاردانەوانە: سیناتۆر تێد کروز: چۆن دەبێت ئێمە دەست بەستراوبین تاکو تورکیا کوردەکان بکوژێت؟ سیناتۆری ئەمەریکی تێد کروز سەبارەت بەبڕیاری کشانەوەی ئەمریکا ئامۆژگاری ترەمپی کرد‌و وتی «چۆن دەبێت ئێمە دەستبەستراوبین تاکو تورکیا کوردەکان بکوژێت؟». تێد کروز لەتویتێکدا نوسیویەتی «دوژمنەکانمان وەکو روسیا‌و ئیران و ئەوانی تر دەستبەرداری هاوپەیمانەکانیان نابن بۆچی دەبێت ئێمە دەستبەرداریان بین». دەشڵێت «کوردەکان چەند ساڵێکی خۆیان خستە مەترسییەوە لەبەر ئێمەو لەپاڵ ئێمەدا شەڕیان کرد». هەروەها دەڵێت «گەلانی بەڕێز هەرگیز دەستبەرداری هاوپەیمانەکانیان نابن» برێت مه‌کگۆرک: ترەمپ خه‌ڵاتێکى پێشکه‌ش به روسیا‌و ئێران و داعش کرد برێت مه‌کگۆرک له‌باره‌ى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له رۆژئاواى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت «ترەمپ دواى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌کى بیانی، خه‌ڵاتێکى پێشکه‌ش به روسیا و ئێران و داعش کرد». له‌تویتێکدا له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر برێت مه‌کگۆرگ نوێنه‌رى پێشووى ئه‌مریکا بۆ شه‌ڕى داعش ئاماژه به‌وه ده‌کات، به کورتی: ترەمپ دواى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌کى بیانی، خه‌ڵاتێکى پێشکه‌ش به روسیا و ئێران و داعش کرد. ئه‌و وته‌یه‌ى بریت مه‌کگۆرک ئاماژه‌یه بۆ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ى دوێنێ شه‌وى هه‌ردوو سه‌رۆکى ئه‌مریکاو تورکیا‌و دواى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که کۆشکى سپى له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند «تورکیا به‌مزووانه ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنى ماوه‌درێژى خۆى ده‌کات له‌باکوورى سووریا، به‌ڵام ئه‌مریکا به‌شدارى و پاڵپشتى له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ناکات و له‌ناوچه‌که ده‌کشێته‌وه«. برێت مه‌کگۆرک، نوێنه‌رى پێشووى تایبه‌تى ئه‌مریکا بۆ شه‌ڕى داعش پارساڵ به‌هۆى ناکۆکى له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى کۆشکى سپى له‌باره‌ى پرسى رۆژئاوا ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه. نانسی پێلۆسی: پێویستە ترەمپ لەبڕیارە مەترسیدارەکەی پاشگەزبێتەوە نانسی پێلۆسێ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەباکوری سوریا چێگەی نیگەرانیە، داواشی کرد لەبڕیارەکەی پاشگەز بێتەوە. نانسی پێلۆسێ بڕیارەکەی ترەمپی سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەباکوری سوریا (رۆژاڤا) بە «مەترسیدار» ناوبرد و وتی پێویستە لەو بڕیارە پاشگەزبێتەوە. دوای ئەوەی ترەمپ رایگەیاند لەسوریا دەکشێنەوە، ئەمڕۆ زنجیرەیەک ناڕەزایەتی بەدوای بڕیارەکەی ترەمپدا هات لەئاستە باڵاکانی ئەمریکادا هیلاری کلینتۆن: ترەمپ خیانەتی بەرامبەر کوردە بەوەفاکان کرد‌و دەستی لەگەڵ ستەمکاران تێکەڵ کرد هیلاری کلینتۆن رکابەری پێشووی دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە تویتێکدا نوسیویەتی «با روون بین: سەرۆک لەپاڵ سەرکردە چەوسێنەرەکانی روسیا‌و تورکیا دژی هاوپەیمانە بەوەفاکانمان و بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی ئەمریکا». لیندزی گراهام: بڕیارەکەی خیانەتە لە کورد‌و ئەو سووێندەش کەخواردویەتی. لیندزی گراهام سیناتۆری ئەمریکی رایگەیاند پڕۆژەیاسایەک پێشکەش دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەباکوری سوریا‌و بڕیارەکەشی بە «کارەسات» ناوبرد. ٢٠١٩ لیندزی گراهام، سیناتۆری پارتی کۆمارییەکان لەتویتێکدا دووشەممە ٧ی تشرینی یەکەم بڵاویکردەوە دەربارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاو هێرشی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا رایگەیاند «ئەگەر ئەو پلانە بەرەوپێشبچێت ئەوا پرۆژەیاسایەک پێشکەش دەکەم بۆ بەرپەرچدانەوەو هەڵوەشاندنەوەی، چاوەڕێی پشتگیرییەکی بەهێز دەکەم لەسیناتۆرانی هەردوو پارت». هەروەها لیندزی گراهام ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بڕیارەکەی ترەمپ «کارەساتە» و ئەنجامەکەی «زامنکردنی گەڕانەوەی داعشە، کورد ناچار دەکات لەگەڵ سوریا‌و ئێران یەکبگرن، پەیوەندی تورکیا لەگەڵ کۆنگرێس ناهێڵێت، دەبێتە خاڵێکی رەش بەنێوچاوی ئەمریکاوە لەبەرامبەر فەرامۆشکردنی کوردەکان». حکومەتی هەرێم: لەوانەیە ببێتەهۆی گەڕانەوەی داعش حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی زۆری خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر بڕیاری کشاندنەوەی هێزەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەناوچەی ئارامی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا‌و ئەو راپۆرتانەی باس لەئەگەری هێرشی تاکلایەنەی تورکیا بۆ ئەو ناوچەیە دەکەن. حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لەتورکیا دەکات هیچ هەنگاوێک نەهاوێژێت کاریگەری نەرێنی لەو پێشکەوتنە بکات کە لەشەڕی دژی داعش بە دیهاتووەو مەترسی لەکۆنترۆڵ دەرچوونی چەکدارە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان هەبێت «لەوانەیە دۆخێک دروستبکات ببێتە هۆی گەڕانەوەی داعش و ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک، بۆیە زۆر پێویستە هەموو لایەنەکانی کێشەکە، بەهێزە کوردییەکانیشەوە، لە رێگەی گفتوگۆ‌و دایەلۆگەوە دۆخەکە هێوربکەنەوە». حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت «بەردەوام لەنزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات، لە رێگەی چەندین کەناڵیشەوە کار لەسەر ئەو پرسە دەکات». محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف: ئێران دژى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازیی تورکیایه بۆ سه‌ر سوریا جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران راگه‌یاند، پێویسته تورکیا رێز لهیهکپارچهیى خاکى سوریا بگرێت و ده‌شڵێت تاران دژى ئۆپه‌راسیۆنى ئه‌نقه‌ره‌یه بۆ سه‌ر سوریا. له‌په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیاى راگه‌یاندووه که تاران دژى هه‌ر کرده‌یه‌کى سه‌ربازى ئه‌نقه‌ره‌یه له‌باکوورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا و پێویسته تورکیا رێز له سه‌روه‌ریى و یه‌کپارچه‌یى خاکى سوریا بگرێت. هه‌روه‌ها زه‌ریف به‌پێویستى ده‌زانێت تیشک بخرێته‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر‌و گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیریى و ئاسایش له‌سوریا. سه‌رۆک وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا: به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مریکاوه ئێمه هاوشانى کورده‌کان ده‌بین سه‌رۆک وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند داعش له‌سوریا کۆتایى نه‌هاتووه بۆیه به‌رده‌وامده‌بن له‌جه‌نگى دژى داعش هاوشانى کورده‌کان به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مریکا که ده‌ستبه‌رداریان بوون. ئیدوارد فیلیپ سه‌رۆک وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا له‌په‌رله‌مان له‌وه‌ڵامى ره‌خنه‌کانى چه‌ند په‌رله‌مانتارێک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بۆچى فه‌ره‌نسا به‌ئاشکرا به‌رگرى له‌کوردانى سوریا ناکات له‌سه‌روبه‌ندى ئه‌گه‌رى هێرشى تورکیا بۆ باکورى سوریا، وتى که ئه‌وان به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مریکاوه له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یان نه‌کشاونه‌ته‌وه و هاوشانى کردنى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) کارى لهیهکهمینیانه دژى داعش. وتی «جه‌نگى دژى داعش ته‌واو نه‌بووه و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌هاوشانى هه‌سه‌ده به‌سه‌رکردایه‌تى کورده‌کان». هه‌روه‌ها ئیدوارد فیلیپ وتیشى «وتنى شته‌کان به‌دڵسۆزانه و په‌یوه‌ست بوونه‌وه باشتره له دوودڵى ئاشکرا له‌لایه‌ن هه‌ندێک هاوپه‌یمانه‌وه، به‌ڕاشکاوانه‌تر هاوڕێ ئه‌مریکییه‌کانمان». هونەرمەند شێرلین سارکیسان: ترەمپ دەزانێت ئەردۆغان کوردەکان دەکوژێت شێرلین سارکیسان، هونەرمەندو ئەکتەری ئەمریکی دەربارەی بڕیارەکەی ترەمپ لەسەر کورد هاتە دەنگ و رەخنەی لە بڕیارەکە گرت. شێرلین سارکیسان لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، ترەمپ دەیەوێت بەرامبەر ئەردۆغان پاڵپشتی کوردەکان نەکات، چونکە دەزانێت کە ئەردۆغان کوردەکان دەکوژێت بۆیە ترەمپ وا دەزانێت دەتوانێت دەستی بەخوێنی کوردەکان بشوات . عەبدولفەتاح سیسی: دژی پرۆسه‌ی سه‌ربازین لەلایەن تورکیاوە عەبدولفەتاح سیسی سه‌رۆکی میسر رایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی دابڕینی به‌شێک له‌خاکی سوریا و پرۆسه‌ی سه‌ربازی له‌باکوری ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن تورکیاوه ره‌تده‌کاته‌وه. عه‌بدولفه‌تاح سیسی له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌سه‌رۆکی قوبرس و سه‌رۆک وه‌زیرانی یۆنان، له‌قاهیره‌ی پایته‌خت وتی «زۆر پێویسته لایه‌نه‌کانی سوریا گفتوگۆ ئه‌نجامبده‌ن». هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێکی کرد که بسه‌پێنرێت به‌سه‌ر قه‌یرانی سوریادا».
شاناز حەسەن کۆژین جه‌بار خوێندکارى په‌یمانگاى ته‌کنیکى دوکان هه‌رگیز ئه‌و ساته‌ى بیرناچێته‌وه که له‌گه‌ڵ هاوڕێکانى له‌ناو پاسى تایبه‌ت بهگواستنهوهیاندا له‌سه‌ر رێگه‌ى دوکان سلێمانى وه‌رگه‌ڕان و به‌هۆیه‌وه هاوڕێیه‌کیان گیانى له‌ده‌ستدا و زۆربه‌ى خوێندکاره‌کانى دیکه‌ش برینداربوون. کۆژینى ته‌مه‌ن 24 ساڵ، که به‌هۆى رووداوه‌که‌وه کۆڵه‌که‌ى لووتى شکاوه‌و ده‌ست و قاچیشى له‌جێ چووه، له‌به‌شى دواوه‌ى پاسه‌که‌وه دانیشتبوو، کاتێک بینى شۆفێره‌که کۆنتڕۆڵى له‌ده‌ستداو ئۆتۆمبیله‌که ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌رى ده‌کرد. «من زۆر به‌ئاگابووم و دوعام کرد هیچم لێنهیەت، چونکه تازه ده‌مزانى وهردهگهڕێین». کۆژین که‌ئێستا نه‌خۆشخانه‌ى جێهێشتووه باسى له‌وه‌کرد، شۆفێرى پاسه‌که زۆر خێرا رۆیشتووه و پێشبڕکێی کردووه «هه‌ر زیڕه‌مان کردبوو، ئه‌وه‌نده خێرا‌و ته‌قه‌ڵى لێ ده‌دا کهدهڕۆیشت، شۆفێره‌که زۆر منداڵه‌و وتوویانه تازه مۆڵه‌تى شۆفێرى وه‌رگرتووه«. له‌ڕووداوه‌که‌دا کچه خوێندکارێک به‌ناوى چاوان هادى گیانى له‌ده‌ستداو 24ى دیکه‌ش برینداربوون، که کۆژین یه‌کێکه له‌برینداره‌کان. پاسه‌که 25 خوێندکارى تێدابوو، برینداره‌کان له‌بنکه‌ى ته‌ندروستى پیره‌مه‌گرون چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تاییان بۆکراوه‌و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شارى سلێمانى کران. جه‌بار عه‌لى، باوکى کۆژین وتى «کچه‌که‌م گیانى به‌ئازاره، ته‌نیا دوعاى ئه‌وه‌مانه کهکچهکهم ماوه‌و نه‌مردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ منداڵێک کهپاسێکى ده‌درێته ده‌ست و روحى ئه‌و هه‌موو منداڵه‌ى ئه‌و خه‌ڵکه‌ى له‌ده‌ستدایه«. له‌کۆى ئه‌و خوێندکارانه‌ى برینداربوون، پێنج خوێندکار له‌نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه، که‌یه‌کێکیان فهقهرافى درزى بردووه‌و سێ خوێندکاره‌که‌ى تر بارى ته‌ندروستیان جێگیره‌و ته‌نیا پێویست ده‌کات له‌ژێر چاودێریدا بن، کوڕه خوێندکارێکى دیکه‌ش بارى ته‌ندروستى ناجێگیره‌و له‌حاڵه‌تى بێهۆشیدایه. کاوه ره‌زا، راگرى په‌یمانگاى ته‌کنیکى دوکان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «له‌گه‌ڵ خوێندکارهکانمدام و زۆر دڵگرانم به‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى دڵخۆشیه زۆربه‌ى خوێندکاره‌کان بارى ته‌ندروستیان جێگیره«. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد، یه‌کێک له‌خوێندکاره‌کان پێویستى بهنهشتهرگهریى بووه‌و بۆیان کردووه‌و بارى ته‌ندروستى جێگیره‌و ئه‌وانه‌ى تر برینه‌کانیان که‌م بوون و چاره‌سه‌ریان بۆ کراوە. له‌باره‌ى پاسه‌که‌وه وتى «لهدوکاندا دوو نوسینگه‌ى پاس هه‌یه که‌خوێندکاره‌کان خۆیان له‌ڕێگه‌ى ئه‌و نووسینگانه‌وه پاسه‌کان ده‌گرن و ئێمه ئاگادارى هیچ له‌و نووسینگانه نین». پاسه‌که له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى شه‌نه‌وه دابینکراوه بۆ خوێندکاره‌کان، به‌ڵام وه‌ک به‌رپرسانى نووسینگه‌کە باسى ده‌که‌ن ئه‌و شۆفێره، شۆفێرى ئه‌وان نه‌بووه. هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د، خاوه‌نى نووسینگه‌ى شه‌ن له‌دوکان، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «نامه‌ى خوێندکارم لایه که‌داوایان له‌شۆفێره پاسه‌که کردووه، خێرا بڕوات، وتویانه خێرا بڕۆ یان داده‌به‌زین خۆمان به‌پێ ده‌ڕۆین». وتیشی «ئه‌مه قه‌زاو قه‌ده‌ره، ئه‌گینا ماوه‌ى هه‌شت ساڵه نووسینگه‌مان هه‌یه تووشى حاڵه‌تى ئاوا نه‌بووین و خوێندکارێک گله‌یى لێمان نه‌بووه، ئه‌و شوێنه‌ى ئه‌و پاسه‌که‌ى لێوه‌رگه‌ڕاوه جاده‌که‌ى زۆر وێرانه‌و چه‌ندین جار حاڵه‌تى وه‌رگه‌ڕانى سه‌یاره‌ى لێبووه«. له‌باره‌ى شۆفێرى پاسه‌که‌وه وتى «ئه‌وه شوفێرى ئێمه نه‌بووه شوفێره‌که‌ى خۆمان سه‌یاره‌که‌ى شکاوه‌و ئه‌مه‌ى به‌بێ پرسى ئێمه له‌برى خۆى ناردووه، سێ خوێندکار چونه‌ته نووسینگه‌که‌و وتویانه پێمان خۆشه به‌رده‌وام ئه‌م شۆفێره هاتوچومان پێ‌بکات له‌برى ئه‌وه‌ى خۆمان». دواى رووداوه‌که به‌رپرسانى هاتوچۆى سلێمانى لێکۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێکردووه‌و هۆکارى رووداوه‌که بۆ تیژڕه‌ویی ده‌گه‌ڕێننه‌وه. رائید کاروان حه‌مه‌سدیق، وته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى پشکنینه‌وه ده‌رکه‌وتووه زۆر تیژڕه‌و بووه‌و کۆنتڕۆڵى لهدەستداوه، به‌و هۆیه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامه‌که لایداوه‌و چۆته سه‌ر گڵهکهو وه‌رگه‌ڕاوه«.
ئارا ئیبراهیم پرۆژه‌ى شەقامی سه‌د مه‌ترى سلێمانى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شاره‌وانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه ئیحالهکراوه بۆ سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى و ده‌توانن ده‌ست به‌جێبه‌جێکردنى بکه‌ن. شه‌قامى سه‌د مه‌ترى سلێمانى بڕیاربوو له‌کۆتایى ساڵى ٢٠١٣ ده‌ستپێبکات و بڕى ٤٧٠ ملیار دینارى له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆ ته‌رخانکرا تا له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا جێبه‌جێ بکرێت، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه جێبه‌جێکردنى دواکه‌وت. وه‌زاره‌تى پلاندانان ٩٠ ملیار دینارى ته‌رخانکرد وه‌ک گوژمه‌ى یه‌که‌مى پرۆژه‌که، به‌ڵام دواتر که‌مکرایه‌وه بۆ په‌نجا ملیار دینار و له‌سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى داراییه. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ هاوڵاتى ده‌ڵێت: پرۆژه‌ى سه‌د مه‌ترى سلێمانى مردووه‌و لاى وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه. رێکه‌وت زه‌کى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «پرۆژه‌ى شه‌قامى سه‌د مه‌ترییه‌که مرد، لاى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى گیریخواردووه، له‌ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌ى نۆیه‌مه‌وه تائێستا لاى وه‌زاره‌ته له‌کاتێکدا که له‌لایه‌ن گروپى کۆمپانیاکانى قه‌یوانه‌وه بڕیاره جێبه‌جێ بکرێت، هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کانى بۆ ده‌ستپێکردنى کردووه«. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، تا فه‌رمانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى نه‌بێت، پرۆژه‌که ده‌ستپێناکرێت «بڕى په‌نجا ملیار دینار وه‌ک یه‌که‌م گوژمه‌ى پرۆژه‌که ته‌رخان کراوه‌و له‌سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى داراییه‌و هه‌رکات ده‌ستپێبکات کۆمپانیاکه ده‌توانێت له رێگه‌ى بانکه‌وه پاره‌که وه‌ربگرێت». پرۆژه‌ى شه‌قامى سه‌د مه‌ترى سلێمانى پێشتر لاى پارێزگارى سێمانى بووه‌و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى له‌پارێزگارى سلێمانى وه‌رگرتۆته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت پرۆژه‌ى شه‌قامى سه‌دمه‌ترى سلێمانى ئیحاله‌ى سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى کراوه‌و ده‌توانن جێبه‌جێى بکه‌ن. کۆردۆ عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «پرۆژه‌که له رووى ئیدارییه‌وه کێشه‌ى نه‌بووه، به‌ڵکو قه‌یرانى دارایى ساڵانى رابردوو کێشه‌ى دروست کرد بۆ پرۆژه‌که، پێش قه‌یرانه‌که پرۆژه‌که له‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه‌وه گواسترایه‌وه بۆ پارێزگارى سلێمانى له‌سه‌رده‌مى دکتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون، دواتر جارێکى دیکه پرۆژه‌که گواسترایه‌وه بۆ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى». ناوبراو وتیشى «پرۆژه‌ى شه‌قامى سه‌دمه‌ترى سلێمانى ئیحاله کراوه بۆ سه‌رۆکایه‌تى شارهواونى سلێمانى و ده‌توانن جێبه‌جێى بکه‌ن، له‌وه‌زاره‌ت ئیشى نه‌ماوه‌و به‌ته‌واوى ئیحاله کراوه‌و به‌رپرسیارێتییه‌که‌ى له‌سه‌ر شاره‌وانى سلێمانییه«. به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى شاره‌وانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه کۆمپانیاى قه‌یوان له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانییه‌وه دیارى کراوه‌و جێبه‌جێ ده‌کرێت. له‌قۆناغى یه‌که‌مدا 32 کیلۆمه‌تر له‌کۆى 146 کیلۆمه‌تر جێبه‌جێ ده‌کرێت که له‌تاسڵوجه‌وه ده‌ستپێده‌کات تا گوندى دهمرکانى لاى عه‌ربه‌ت. قۆناغى یه‌که‌مى شه‌قامى سه‌دمه‌ترى حه‌وت یه‌کتربڕى تێدایه که سیانیان بچوک و چواریان گه‌وره‌یه، هه‌شت پردى تێدایه که پێنجیان بۆ په‌ڕینه‌وه‌ى هاوڵاتیان و ئامێره کشتوکاڵیه‌کانیان دیارى کراوه. ئازاد ره‌سوڵ، به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى شه‌قامى سه‌دمه‌ترى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ئاگادارى ئه‌وه‌نیم پرۆژه‌ى سهدمهتریهکه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه‌وه ئیحاله‌ى سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى کرابێت». بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەوە رەت دەکاتەوە بەفەرمی ئیحالەکردنی شەقامی سەد مەترییەکەیان پێگەیشت بێت، سەردەشت رەفیق بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەلێدوانێکدا بە هاوڵاتى وت «تائێستا بەفەرمی پرۆژەی شەقامی سەد مەتریی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە ئیحالە نەکراوە، هەر کاتێک پێمان بگات دەست بەجێبەجێکردنی دەکەین»، ئەوەشی دووپات کردەوە؛ کەپارێزگاری سلێمانی‌و سەرۆکی شارەوانی نیەتی جددیان هەیە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە. شه‌قامى سه‌دمه‌ترى سلێمانى بڕیاربوو له‌کۆتایى ساڵى 2013 ده‌ستپێبکات و بڕى 470 ملیار دینارى له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆ ته‌رخانکرا تا له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا جێبه‌جێبکرێت، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه جێبه‌جێکردنى دواکه‌وت بۆ ئه‌مساڵ و بڕیاره له‌لایه‌ن کۆمپانیاى قه‌یوانه‌وه بخرێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
هاوڵاتى- لاڤین مه‌حمود سێوه خه‌سره‌و کچێکى شارى سلێمانییه‌و ده‌رچوى به‌شى کۆمپیوته‌ره، له‌به‌ر حه‌زى زۆرى بۆ هونه‌رى به‌رگرى «شاوڵین» ده‌بێته مامۆستاى کۆنفۆ سێوه خه‌سره‌و ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ مامۆستاى کۆنفۆى تیپی خه‌ونى منداڵان که‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان 4-6 ساڵه، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه به‌حه‌زى بۆ هونه‌رى به‌رگرى شاوڵین ده‌کات و ئه‌زمونى ژیانیمان بۆ ده‌گێرێته‌وه. سێوه ده‌ڵێت باوک و دایکی پشتگیریی زۆری ده‌که‌ن بۆیه له‌کاره‌که‌ى سه‌رکه‌وتووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت «ئه‌م هونه‌ره ناخ و جه‌سته‌و توانای مرۆڤ به‌هێز ئه‌کات، یه‌کێک بوم له‌و کچانه‌ى زۆر شه‌رمن بووم، به‌ڵام ئێستا گۆڕاوم» هاوڵاتى: سوودى ئه‌م هونه‌ره چییه؟ سێوهخهسرهو : ئه‌م هونه‌ره ناخ و جه‌سته‌و توانای مرۆڤ به‌هێز ئه‌کات، هه‌روه‌ها من یه‌کێک بووم له‌و کچانه‌ى که‌زۆر شه‌رمن بووم و توانای قسه‌کردنم لاوازه. هاوڵاتى: چۆن بوو سه‌ره‌تا ئه‌م هونه‌ره‌ت هه‌ڵبژارد ئایا حه‌زو خولیای خۆت بوو؟ سێوه خه‌سره‌و: هه‌ر له‌منداڵیمه‌وه حه‌زێکى زۆرم هه‌بوو بۆ ئه‌م هونه‌ره، به‌ڵام له‌به‌ر کۆمه‌ڵگه‌که‌و ماڵه‌وه‌م نه‌مده‌توانى بڕۆم، هه‌تاوه‌کو گه‌یشتمه قۆناغى زانکۆ، ئیتر له‌وێ لهیهکهمینهکانى زانکۆ بووم، باوکم پێى وتم چیت بۆ بکه‌م، منیش وتم با بچم بۆ کۆنفۆ، بیرمه هه‌میشه به‌مناڵى پلێس تێشنم ئه‌کردو یاریم پێئه‌کرد، زۆر حه‌زم لهکۆنفۆ بوو له‌جۆرى شاوڵین، چونکه ستایلێکى جیاواز بوو به‌لامه‌وه. هاوڵاتى: ئایا رووبه‌ڕووى قسه‌ى کۆمه‌ڵگه نه‌بویته‌وه کاتێک بۆ یه‌که‌م جار دهرکهوتى؟ سێوه خه‌سره‌و: سه‌ره‌تا کاتێ بڕیارمدا ئه‌م هونه‌ره بکه‌م، دواتر له‌خه‌ڵکى ده‌بیسته‌وه ده‌یانوت ئه‌م هونه‌ره بۆ تۆ گونجاو نیه ئه‌مه بۆ کوڕ ئه‌بێت، کچ جه‌سته‌ى ره‌ق ئه‌بێت و ناشیرین ئه‌بێت و ناتوانێت و بهکەڵکى تۆ نایه‌ت عه‌یبه بۆ ئافره‌ت نابێت، وایان ئه‌زانى به‌هۆى ئه‌م هونه‌ره‌وه وه‌کو پیاوێک ده‌ره‌که‌ویت. سه‌ره‌تا کاتێ ڤیدیۆم بڵاوبۆوه ره‌خنه‌کان زیاتربوون لهدهستخۆشى، به‌ڵام دواتر ده‌ستخۆشیه‌کان زیادیان کرد، که‌س هه‌بوو به‌تایبه‌تى ئه‌هاتن ده‌ستخۆشییان لێده‌کردم، هه‌رشتێک که‌ده‌یکه‌یت ده‌بێت قوربانى بۆ بده‌یت من گوێم بهقسهکانى خه‌ڵکى نهدهداو به‌رده‌وام بووم. له‌ئێستادا خه‌ڵکانێکى که‌م هه‌ن کهقبوڵى نه‌که‌ن. هاوڵاتى: له‌هه‌ندێک لهوێنهکانتا به‌جلى شاوڵینهوه ده‌رکه‌وتووى، له‌هه‌ندێکى تر به‌جلى مۆده ئایا ده‌ته‌وێ وه‌کو مۆدێل و فاشیۆن ده‌رکه‌وی؟ سێوه خه‌سره‌و: ماوه‌یه‌ک ئیشى فاشیۆن و مۆدێلم کرد، چونکه جسمم بۆ مۆدێلى جوانه، به‌ڵام وه‌کو ئیشى سه‌ره‌کى هه‌رگیز حه‌زى پێناکه‌م چونکه ئه‌و ئیشه له‌کوردوستاندا بۆته ئیشێکى هه‌ره‌مه‌کى، هه‌رچى هه‌ڵده‌ستێت ده‌بێته فاشیۆن مۆدێل، به‌بێ ئه‌وه‌ى مه‌رجه‌کانیان تێدا بێت، له‌زۆر شوێن داوایان لێکردووم بۆ ڤیدیۆ کلیب و بۆ ئیشى مۆدێلى جلوبه‌رگ، به‌س من حه‌زى پێناکه‌م، به‌ڵام حه‌زده‌که‌م وه‌ک مۆدێلێکى ئاکشن ده‌رکه‌وم نه‌ک مۆدێلێکى فاشیۆن. به‌شێوازى شاوڵین ده‌رکه‌وم زۆرم پێخۆشتره وه‌ک له‌وه‌ى به‌شێوازى مۆدێل ده‌رکه‌وم، هه‌رشتێک په‌یوه‌ندى به هونه‌ره‌که‌ى منه‌وه هه‌بێت من حه‌زده‌که‌م بیکه‌م وه‌ک کچێکى کۆنفۆ. هاوڵاتى: له‌ئێستادا چ کارێک ده‌که‌یت؟ سێوه خه‌سره‌و: (٣) بۆ (٤) مانگ ده‌بێت وه‌ک مامۆستاى کۆنفۆ ته‌مرین بهخوێندکارهکانم ده‌که‌م، پرۆژه‌ى منداڵان پرۆژه‌یه‌که حهزانهو ره‌وزه‌و مهکتهبیشه، من زیاتر له‌به‌شى رهوزهکهدام، ئه‌و ته‌مه‌نه‌ى منداڵ خه‌ریکه ده‌چێته مه‌کته‌ب. له‌هه‌مانکاتیشدا خۆم هه‌ر فێرخوازم و به‌رده‌وامم لهفێربون هه‌ر له رێکخراوى شاوڵین به‌رده‌وامم، به‌س جار جار کارى تریش ده‌که‌م په‌یوه‌ندى نه‌بێ به رێکخراوى شاوڵینهوه. هاوڵاتى: به‌شدارى هیچ پاڵهوانێتیهکت کردووه؟ سێوه خه‌سره‌و : کۆنفۆ شاوڵین به‌شدارى هیچ جۆره پاڵه‌وانێتیه‌ک ناکات، ته‌نها ده‌توانێت به‌شدارى نمایش بکات و به‌شێوازى نمایش هونه‌ره‌که‌ى ده‌ربخات. هاوڵاتى: ئه‌م هونه‌ره لایه‌نى روحیشى هه‌یه له‌ڕوى روحییه‌وه چى به‌تۆ به‌خشیوه؟ سێوه خه‌سره‌و: من زیاتر ئه‌و جۆره یاریانهم کردوه که‌زیاتر بۆ ته‌رکیزکردن و ئارامى ده‌روون و به‌هێزکردنى مێشکه، هه‌سته‌که‌م ئێستا له‌جاران که‌متر توڕە ئه‌بم و هێمنترم، هه‌سته‌که‌م له روى روحییه‌وه باوه‌ڕم به‌خۆم زیاتره له‌سه‌ر ئه‌و شتانه سورم که‌ده‌مه‌وێ بیانکه‌م و دوودڵ نابم، بڕوا ناکام شتێک هه‌بێت و نه‌توانم ئه‌نجامى بده‌م، فێرى ئه‌وه‌ى کردوم ببمه که‌سێکى خۆڕاگر. ئه‌و ته‌مرینانه زۆر گرنگه بۆ ئافره‌تى کوردستان، چونکه زۆربه‌ى کات هه‌ست به‌خه‌مۆکى ئه‌که‌ن له‌ماڵه‌وه یان بێزارى که‌سێک هه‌بوه به‌هۆى خه‌مۆکى خۆى کوشتوه، به‌ڵام ئه‌م هونه‌ره وائه‌کات بڕوات به‌خۆت بێت و خه‌مۆکى لێت دورکه‌وێته‌وه‌و هه‌میشه هه‌ست به راگرتنى هاوسه‌نگى بکه‌یت لهههستهکاندا. هاوڵاتى: چۆن بوو بڕیارتدا پڕۆژه‌ى هێزى فڕین بکه‌یت؟ سێوه خه‌سره‌و: من و هاوڕێکه‌م به‌ناوى رێکار گروپێکمان دروستکرد به‌ناوى هێزى فڕین، ویستمان له‌ڕێگه‌ى ئه‌م گروپه‌وه هونه‌ره‌که‌مان زیاتر ده‌ربخه‌ین. هه‌ردوکمان له‌ڕێکخراوى شاوڵین کلاسیک تهمرینمان ده‌کرد کهڕێکخراوێکى کۆنفۆیه، ده‌توانى له‌وێ فێرى ئه‌م هونه‌ره بیت، به‌ڵام هه‌ستمکرد له‌وێ نه‌مده‌توانى زیاتر خۆم ده‌رخه‌م، به‌ڵام کاتێ هاتم ئه‌م گروپه‌م دروستکردو چه‌ند نمایشێکم کرد، یه‌کێک لهنمایشهکانمان بۆ په‌یمانگاى وه‌رزشى سلێمانى بوو، هه‌روه‌ها سه‌ردانکردنى هه‌تیوخانه‌کان باسى هونه‌ره‌که‌مان بۆ ده‌کردن، یان سیمینارمان ده‌کرد، لۆگۆى گروپه‌که‌مان کردوه به‌دوو به‌ش، به‌شێکى کوڕان و به‌شێکى بۆ کچان، من و هاورێکه‌م رێکار به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ین، ئه‌وه‌ى به‌لاى منه‌وه گرنگ بوو به‌شدارى کردنى کچان بوو له‌و گروپه‌دا. هاوڵاتى: جگه له‌هێزى فڕین پڕۆژه‌ى ترت کردووه؟ سێوه خه‌سره‌و: وه‌ک ستافێکى چوار که‌سى له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم که سه‌ر بهڕێکخراوى شاوڵین، نزیکه‌ى ٥٠ کچى ئاواره‌کانى عه‌ربه‌تمان کۆکردۆته‌وه له‌و کچانه‌ى ناخیان رووخاوه‌و له‌ته‌مه‌نێکى گه‌نجدا ئاواره بوون، هاتوین هێزیان پێ ئه‌ده‌ین وره‌یان بهرزهکهینهوه، ئه‌وه‌ى عه‌ربه‌ت کارێکى خێزخوازى بوو ١٥ رۆژى خایاند له‌ماوه‌ى ئه‌و (15) رۆژه‌دا ئیستفادهیهکى باشیان لێکرد ته‌واو پێیانه‌وه دیار بوو، زۆریان پێخۆش بوو، هه‌ستم کرد ئه‌و بێتاقه‌تى و خه‌مۆکییه‌یان له‌سه‌ر لاچوه، هه‌ستیان به‌ئارامى ئه‌کرد، ئێستا له‌گه‌ڵ زۆربه‌شیان په‌یوه‌ندیم ماوه. هاوڵاتى: خێزانه‌که‌ت پێیان خۆشه ئه‌م هونه‌ره ده‌که‌یت؟ سێوه خه‌سره‌و: باوکم زۆر پاڵپشتیم ئه‌کات، ئه‌وشتانه‌ى حه‌زم لێیه‌تى به‌ئازادى بیانکه‌م زیاتر هونه‌ره‌که‌م به‌ره‌وپێش ببه‌م، ئه‌گه‌ر باوکێکى باشم له‌پشته‌وه نه‌بێت هه‌رگیز ناتوانم ئه‌مه بکه‌م، له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه ستایشى ده‌که‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ودا دایکیشم زۆر هاوکارمه حه‌زده‌کات به‌ره‌وپێش بڕۆم. هاوڵاتى: سوودى ئه‌م هونه‌ره چیه؟ سێوه خه‌سره‌و: ئه‌م هونه‌ره ناخ و جه‌سته‌و توانای مرۆڤ به‌هێز ئه‌کات، هه‌روه‌ها من یه‌کێک بوم له‌و کچانه‌ى که‌زۆر شه‌رمن بووم توانای قسه‌کردنم لاواز بوو، هه‌ستم ئه‌کرد جه‌سته‌یه‌کى لاوازم هه‌یه، ئێستا هه‌سته‌که‌م زۆر باشترم و زۆر گۆڕاوم، هه‌روه‌ها بههێزکردبى ته‌رکیز ،خه‌ڵکى ئێمه ته‌رکیزى که‌م بووه به‌هۆى ته‌کنه‌لۆجیاو گۆڕ‌انى ساڵه‌کان، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ى شاوڵین ئه‌که‌ن زۆر به‌که‌مى توشى نه‌خۆشى جه‌ڵده‌ى دڵ و نه‌خۆشى شه‌کره ئه‌بن و به‌رگرییان به‌رانبه‌ر نه‌خۆشى به‌هێز ئه‌بێت، ئه‌م هونه‌ره پێویستى به‌کات و مانه‌وه‌یه له‌سه‌رى ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بویت رۆژ به‌ڕۆژ باشتر ئه‌ڕوات و باشتر ئه‌بێت. هاوڵاتى: چى به‌و کچانه ده‌ڵێیت له‌به‌ر قسه‌ى کۆمه‌ڵگه ناتوانن بێنه ناو ئه‌و هونه‌ره‌وه؟ سێوه خه‌سره‌و: کاتێ خه‌ڵک کچێکى کۆنفۆ ده‌بینێت به‌لایانه‌وه سه‌یره، هه‌ر کچێکیش که‌ده‌یه‌وێت ئه‌و هونه‌ره بکات هه‌ندێ جار کۆمه‌ڵگه‌ش لهپشتیهتى، به‌ڵام خێزان رێگه‌ى پێنادات ههرکچێکیش حه‌زى له‌م هونه‌ره بێت پێویسته به‌ربه‌سته‌کان بشکێنێت، یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ى کچان ناتوانن به‌شدارى بکه‌ن ئه‌وه‌یه ئیراده‌یان لاوازه، وابیر ئه‌که‌نه‌وه ناتوانن ئه‌م شته ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌زه‌که‌یان زیاتر بێت له‌بێ ورهییهکهیان ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانن به‌باشى ئاستیان به‌ره‌وپێش ببه‌ن، ئه‌گه‌ر یاریزانێکى ئه‌م هونه‌ره بیت به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه‌ت بیرنه‌چێت کهکچیت، ده‌بێت گرنگى به‌ژیانى کچێتیى خۆشت بده‌یت. هاوڵاتى: ئامانجت چیه؟ ده‌ته‌وێت بگه‌یت به‌چی؟ سێوه خه‌سره‌و: حه‌زده‌که‌م له‌داهاتودا کارى خێرخوازى که‌پێویست بێت بیکه‌م، پرۆژه‌یه‌کى وا گه‌وره بکه‌مه‌وه بتوانم خزمه‌ت به‌خه‌ڵک بکه‌م له‌کوردستان، ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌رفه‌تیان له‌به‌رده‌م نیه ده‌رفه‌تیان بۆ دروستبکه‌م حه‌زده‌که‌م کۆنفۆ ببێته مه‌نهه‌جێک و بخوێندرێت، حه‌ز ئه‌که‌م تێکه‌ڵ به‌کارى ئه‌کتینگ بم و حه‌زئه‌که‌م له‌داهاتویه‌کى دووردا پرۆژه‌یه‌کى گه‌وره بکه‌مه‌وه به‌شێوازى معهسکهڕێژى زۆر گه‌وره که‌خه‌ڵک بتوانێت تیایدا ته‌مرین بکات، بۆ ئه‌وه‌ش من پێویستم به‌لایه‌نى ماددى، هه‌م لایه‌نى مه‌عنه‌وییه، قه‌د نا‌ئومێد نیم لهکردنى، حه‌زیش ده‌که‌م به‌شێکى گه‌وره بۆ کچان و کوڕان به‌یه‌کسانى بتوانین خزمه‌تى خه‌ڵکى پێبکه‌ین کاتێک که‌سێک پێم ده‌ڵێت له‌تۆوه فێرى شتێک بووم، هه‌ستده‌که‌م من خه‌ونه‌که‌م به‌دیهاتوه.
راپۆرتی: VOA وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا پارچە زەوییەکی ئارام لەباکوری سوریا هەندێک لە بەهێزترین دەسەڵاتەکانی جیهان و دوژمنە سەرسەختەکانی لەخۆگرتووە. ئاڵای روسیەکان، ئەمریکییەکان، تورکەکان، سورییەکان، هەروەها کوردەکان لەدەرەوەی شارەکە دەشەکێتەوە لەکاتێکدا سەربازانی هەردوولای «ناوچە ئارام»ە نوێیە دامەزراوەکە بەدرێژایی سنوری تورکیا لەهەوڵی ئەوەدان ئاشتی بەردەوامی پێبدەن. لەناوەوەی مەنبج، زۆربەی خەڵکی شارەکە ناڵێن کێیان دەوێت حوکمیان بکات. لەماوەی هەشت ساڵدا لەوکاتەوەی شەڕی ناوخۆی سوریا روویداوە، شارەکە لەلایەن چوار گروپی جیاوازەوە کۆنترۆڵکراوە کەهەریەکەیان بەسەر ئەوی تردا زاڵبووە. “ئێمە هەوڵدەدەین خۆگونجێن بین و لەگەڵ هەموو لایەکدا بژین»، جەمال حاجی تەمەن ٣٣ ساڵ و ئەندازیارێکی دانەمەزراو لە بازاڕی قەرەباڵغی شارەکەدا وادەڵێت. “ئێمە توندوتیژیمان ناوێت. نا‌توانیت کەسێک بدۆزیتەوە لەسوریا کە لەجەنگدا کەسێکی لەدەست نەدابێت». «ناوچەی ئارام» هەردوو حکومەتی سوریا‌و تورکیا راشکاوانە ئەوەیان وتووە نیازیان وایە مەنبج بگرن، کە لەئێستادا لەلایەن هیزەکانی سوریای دیموکرات بەسەرکردایەتی کوردەکان کۆنترۆڵ کراوە کەهاوپەیمانی ئەمریکایە. مانگی پێشوو هێزە کوردییەکان دەستیانکرد بەکشانەوەی هێزو چەکەکانیان لەناوچەیەکی سنوری سوریا-تورکیا کەدەکەوێتە بەشی رۆژهەڵاتی رووباری فورات. ناوچەکە نزیکەی ٨٠ کم درێژەو مەودای قوڵایی لەنێوان ٥ بۆ ١٤ کم دایە لەناو سوریادا . هێزەکانی تورکیا‌و ئەمریکا دەورییەی هاوبەشیان ئەنجامدا لەنێو ئەو «ناوچە ئارامەدا» بەڵام بەرپرسانی تورکی دەڵێن دەبێت ناوچەکە لانیکەم دووئەوەندەی ئێستا گەورە بێت و ئامادەی وەرگرتنی ملیۆنەها پەنابەر بێت. لای خۆیانەوە، بەرپرسانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایانگەیاندووە وەک نیازپاکییەک کشاونەتەوە بەڵام ئاشکرایانکردووە ئامادەنین زیاتر دووربکەونەوە یان پەنابەر لەتورکیا وەرگرن کەخۆیان لەبنەڕەتدا خەڵکی ناوچەکانی دیکەی سوریان. سەرکردەکانی تورکیا دەڵێن ئامادەن کردەی سەربازی تاکلایەنە ئەنجامبدەن ئەگەر نەگەن بەڕێکەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا. لەسەر سنور لەبەشی سوریاوە، محەمەد نوری تەمەن ٢٠ ساڵان و سەربازی هەسەدە دەستدرێژ دەکات بۆ سنوری تورکیا‌و دەڵێت زۆربەی خێزانەکەی لەشارۆچکەیەکی ململانێیاویدا دەژین کەئێستا لەبەشی سوریاوە کەس بۆی نییە بچێت. محەمەد بەدەست ئاماژە بۆ چەند بنکەیەکیش دەکات کە لەلایەن روسیاوە، هاوپەیمانی حکومەتی سوری بەشار ئەسەد، کۆنترۆڵ کراوە. ئەوەی دیارە لەسنورەکەوە بنکە سەربازییەکانی تورکیاشە، هاوپەیمانی گروپی ئۆپۆزسیۆنی سوریا – سوپای سوریای ئازاد. ئۆتومبیلە سەربازییەکانی ئاڵاداری ئەمریکا بەسەر گردە تۆزاویەکاندا دەڕۆن. ئەوان هاوپەیمانن لەگەڵ کوردەکان و تورکەکان کە ئەم دووانە سەختترین دوژمنن لەم بەشەی سوریادا. ئەمریکییەکان نوێنەرایەتی کوردەکان دەکەن لەدانوستانی ناوچەی ئارام‌دا. محەمەد دەڵێت رەنگە ناوچە ئارامەکە گرژییەکان هێور بکاتەوە یان لەوانەیە خراپتری بکات. “رەنگە ئەوە [ناوچەی ئارام] باشبێت بۆ خەڵکی ئێرە، لەلایەکی ترەوە ئێمە بڕوامان وانییە تورکیا ناوچەیەکی ئارامی بوێت بەڵکو پێمانوایە دەیانەوێت فراوانخوازی بکەن». گومانی زۆر لەهەردوو لاوە زەید جاسم فەرماندەیەکی هەسەدە، لەپشت توورەکە لمی کەڵەکەکراوەوە وەستاوە و بەدەست ئاماژە بۆ بازگەیەکی سەربازی تورکیا دەکات کە زۆر دوور نییە. ئەو دەڵێت لەم ساتەدا ناوچەکە بێدەنگە بەڵام زۆری ناوێت تا دۆخەکە بتەقێتەوە. “هەندێکجار پێکدادان هەیە بەڵام پێمانوایە ئەمریکیەکان و روسیەکان ناکەونە شەڕێکی راستەقینەوە بەڵام ئێمە و تورکیا؟ بەوشێوەیە بەردەوام نابێت.” جاسم وا دەڵێت. تورکیا بۆشایی دەبینێت لەسەر سنورەکەی و هێزە کوردییەکانیش بەمەترسی دەزانێت بۆ سەر ئاسایشی. تورکیا هەسەدە بە پەکەکە هاوتا دەکات کە ئەمیان لەلایەن تورکیا‌و ناتۆ‌و ئەمریکاوە بە تیرۆریست ناوزەند دەکرێت. ماوەی چەند سەدەیەکە پەکەکە هێرش لەنێو خاکی سوریادا ئەنجامدەدات، بەڵام هێزە کوردییەکانی سوریا سوورن لەسەر ئەوەی ئەوان هەڕەشە نین بۆ تورکیا و تەنها دەربارەی پاراستنی ئەمنییەتی ناوچەکانی سوریا نیگەرانن. ئەمریکا، کەهاوپەیمانی تورکیایە، پشتیوانی هەسەدە دەکات کەسەرکردایەتی جەنگی دژی داعشی کرد لەباکوری سوریا. لەئێستادا هەسەدە نەک هەر کۆنترۆڵی ناوچە کوردییەکانی لەژێر دەستدایە، بەڵکو ئەو شار‌و شارۆچکانەشی بەدەستەوەیە کەپێشتر لەلایەن خەلافەتی ئیسلامی داگیرکرابوون. بەپێی وتەی جەیکب شاپیرۆ بەڕێوبەری ناوەندی توێژینەوەی ئەمریکی «جیۆپۆلەتیکال فیوچەرس»، تورکیا ئامادەیی بەرجەستەیی فراوانی هەسەدە بەهەڕەشە لێکدەداتەوە. “تورکیا نیگەرانە سەبارەت بەحکومەتێکی سوری کوردی کەنەیارانی کوردی لەبەشی سنوری تورکیا بەهێزبکات یان هانیان بدات». داهاتووی نادیار لە دوکانێکی بازاڕی مەنبج، محەمەدی تەمەن ٣١ ساڵ دایبی، سابوون، شامپۆ دەفرۆشێت و نیگەرانی پێوە دەردەکەوێت کاتێک قسە لەگەڵ خەڵکانی دەرەوە دەکات. ئەو دەڵێت نایەوێت لەهیچ وێنەیەکدا بێت چونکە نایەوێت ببینرێت کە لایەنگری بەرەیەکی سیاسی دەکات. پێشتر حکومەتی سوریا کۆنترۆڵی مەنبجی دەکرد پاشان لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە گیرا، کەئەمانیش لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە لەشارەکە وەدەرنران. ئێستا کوردەکان کۆنترۆڵی شارەکەیان بەدەستە بەهاوکاری و پاڵپشتی ئەمریکا. بەڵام پاڵپشتی ئەمریکا گرەنتی نییە بۆ داهاتوو چونکە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دەڵێت دەیەوێت هەموو سەربازەکانی لەسوریا بکشێنێتەوە. محەمەد دەڵێت ئەگەر ئەمریکا بڕوات رەنگە شارەکە دیسان دەستاودەست بکات. “هیچ کەسوکارێکم نییە لەدەرەوەی مەنبج، بۆ کوێ بڕۆم؟».
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا واشنتن گڵۆپى سه‌وزى بۆ تورکیا هه‌ڵکردووه، ئه‌نقه‌ره ده‌ست ده‌کات به هێرشه چاوهروانکراوهکهى بۆ سه‌ر رۆژئاوا و هه‌سه‌ده‌ش ده‌ڵێت : "بێ دوودڵى به‌رگرى له‌خۆمان ده‌که‌ین". ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ٧ى تشرینى یه‌که‌مى ٢٠١٩ دواى په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فونى دۆناڵد تره‌مپ و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کۆشکى سپى له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند "به‌مزوانه تورکیا ئۆپه‌راسیۆنه دێرینه‌که‌ى ئه‌نجام ده‌دات بۆ سه‌ر باکورى سوریا و هێزه‌کانى ئه‌مریکا پشتگیرى له ئۆپراسیۆنه‌که ناکات و به‌شداریش ناکات"، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ى تره‌مپ، که پێشتر به‌رگرى سه‌ختى له هه‌سه‌ده ده‌کرد، گڵۆپى سه‌وزى هه‌ڵکردووه بۆ ئه‌ردۆغان تا هێرشه‌که ئه‌نجام بدات. برێت مه‌کگۆرک له‌باره‌ى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له رۆژئاواى کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت "ترامپ دواى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌کى بیانی، خه‌ڵاتێکى پێشکه‌ش به روسیا و ئێران و داعش کرد". له تویتێکدا له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر برێت مه‌کگۆرگ نوێنه‌رى پێشووى ئه‌مریکا بۆ شه‌ڕى داعش ئاماژه به‌وه ده‌کات، به کورتی: دوێنێ شه‌و ترامپ دواى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌کى بیانی، خه‌ڵاتێکى پێشکه‌ش به روسیا و ئێران و داعش کرد. ئه‌و وته‌یه‌ى بریت مه‌کگۆرک ئاماژه‌یه بۆ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ى دوێنێ شه‌وى هه‌ردوو سه‌رۆکى ئه‌مریکاو تورکیا‌و دواى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که کۆشکى سپى له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند "تورکیا به‌مزووانه ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنى ماوه درێژى خۆى ده‌کات له باکوورى سووریا، به‌ڵام ئه‌مریکا به‌شدارى و پاڵپشتى له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ناکات و له‌ناوچه‌که ده‌کشێته‌وه".برێت مه‌کگۆرک، نوێنه‌رى پێشووى تایبه‌تى ئه‌مریکا بۆ شه‌ڕى داعش پارساڵ به‌هۆى ناکۆکى له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى کۆشکى سپى له‌باره‌ى پرسى ڕۆژئاوا ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه. له‌لایه‌کى دیکه‌وه هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند ، "بێ دوودڵى به‌رگرى له‌خۆمان ده‌که‌ین و داوا له هه‌موو هاوپه‌یمانه‌کانمان ده‌که‌ین بۆ یارمه‌تى دژى په‌لامارى تورکیا". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌مریکا پابه‌ند نه‌بووه به ڕێکه‌وتنى ناوچه‌ى ئارامه‌وه و هێزه‌کانیان کشاندوه‌ته‌وه. به‌پێى رێککه‌وتنى ناوچه‌ى ئارام که سه‌ره‌تاى مانگى ئاب دامه‌زرا، هێزه‌کانى هه‌سه‌ده له شارۆچکه‌ى سنورى سهریکانێى هه‌رێمى حه‌سه‌که و شارۆچکه‌ى گرێ سپى هه‌رێمى ره‌ققه کشانه‌وه و چه‌ندین سه‌نگه‌ریان چۆڵکردووه بهقوڵایى نزیکه‌ى ١٤ کم. هاوکات تورکیا هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کى ته‌واو کردووه بۆ هێرشه‌که و له‌سه‌ر سنوورى تورکیا-سوریا هه‌زاره‌ها سه‌ربازى ئاماده‌کردووه. به‌پێى راپۆرتێکى ئاژانسى ئه‌نادۆڵ سوپاى سوریاى ئازاد ٢٠٠٠ چه‌کدارى راهێنان پێکردووه و ئاماده‌ن بۆ هێرشه‌که له عه‌فرین که پێشتر له‌گه‌ڵ سوپاى تورکیا به‌شداربووه له داگیرکردنى عه‌فریندا ئه‌مه جگه له ١٤ هه‌زار چه‌کدارى دیکه‌ى سوپاى نیشتمانى که ئاماده‌ن بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌که.
ئارا ئیبراهیم سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دڵه‌ڕاوکێی زۆر هه‌یه له‌لاى هێزه سیاسییه‌کانى عێراق، که ئه‌گه‌ر حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى بڕوخێت کێ ده‌بێته به‌دیل. جوان ئیحسان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی باس له‌وه‌ده‌کات، ئێستا دوو ئه‌گه‌ر هه‌یه، یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه گۆرانکاریه‌کى زۆر له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان بکرێت، ئه‌گه‌ره‌که‌ى دیکه پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه ئیجماعى زۆربه‌ى لایه‌نه‌کانى ده‌وێت. ئاماژه به‌وه‌شده‌کات، هێشتا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌کراوه که کامه بژارده بۆ کورد باشه، به‌ڵام کارى حکومه‌تى هه‌رێم و حزبه سیاسییه کوردییه‌کان، ئه‌وه‌نییه که حکومه‌تێک بڕوخێنن و حکومه‌تێکى دیکه دروست بکه‌ن. هاوڵاتی: کۆبونه‌وه‌که‌تان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى خۆپیشانده‌ران چ ئه‌نجامێکى هه‌بوو؟ جوان ئیحسان: کۆبونه‌وه‌که له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى خۆپیشانده‌راندا بوو، له‌ناو ئه‌وه‌شدا هه‌ستمان پێ‌کرد که خه‌ڵکى تێدایه له‌ناو خۆپیشانده‌رانیشدا نه‌بوو، نوێنه‌رى کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک بون که داواکاریان هه‌بوو، داوکاریه‌کانیان زۆر زۆر بون، هه‌لى کار‌و دامه‌زراندن و خزمه‌تگوزارى و خوێندن و ته‌ندروستى و گرێبه‌سته‌کانیان ههڵوهشێنردراوهتهوه و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و زۆر زۆر بون، رێگه‌ى به هه‌مویان دا‌و به‌شێکى په‌یوه‌ست بوو به‌داواکارى که په‌یوه‌سته به‌ژیانى رۆژانه‌ى خه‌ڵکه‌وه، گوزه‌رانى خۆیان و به‌شێکى ترشیان دورتر رۆیشتون له‌وانه داواى گۆڕینى سیسته‌مى حوکمڕانى ده‌که‌ن، داواکارى سیاسى قورس که ئاسان نیه به‌شێکیان داواى هه‌موارکردنه‌وه‌ى ده‌ستور ده‌که‌ن که ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه‌ناده‌ین که کۆمه‌ڵێک شتێکى تێدایه جۆرێک له‌مه‌رجى تهعجیزیه، داواده‌کرێت له‌حکومه‌ت و ئیشى ئه‌م حکومه‌ته‌ش نییه. هاوڵاتی: نوێنەری خۆپیشاندەران باسى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حکومه‌تیان کرد؟ جوان ئیحسان: به‌ڵى به‌شێکیان داواى ئه‌وه‌یان کرد کهبێئومێد بوون له‌م حکومه‌ته و بڕوایان پێنه‌ماوه‌و سه‌رۆکى په‌رله‌مان په‌یمانى چاره‌سه‌رکردنى به‌شێکى باشى کێشهکانیداو وه‌ک گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى کهگرێبهستهکانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه، نزیکه‌ى چه‌ند هه‌زار که‌سێک ده‌بن. هاوڵاتی: په‌یمانى یه‌که‌ى نیشته‌جێبونیان پێدرا؟ جوان ئیحسان: سه‌رۆکى په‌رله‌مان په‌یمانى یه‌که‌ى نیشته‌جێبونى پێدان به‌مه‌رجێک زه‌وى وه‌رگرن و قیست وه‌رگرن، بۆ ئه‌وه‌ى بیکه‌ن به خانوو، نه‌ک زه‌وى وه‌رگرن و کڕین و فرۆشتنى پێوه بکرێت و دواى ببێته‌وه به‌کێشه، له مه‌به‌ستێکى خزمه‌ته‌وه ببێته به مه‌له‌فێکى تر، کارى هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان له‌و کۆبونه‌وه باس کراوه، به‌ڵام ئه‌مه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ى تاچه‌ند ده‌توانێت ئه‌مانه جێبه‌جێبکات. هاوڵاتی: له پرۆژه بودجه‌ى 2020دا ئه‌مه هه‌مووى جێی ده‌بێته‌وه؟ جوان ئیحسان: له‌بودجه به‌شێکى باشى جێی ده‌کرێته‌وه، چونکه نیازه‌که هه‌یه‌و رێککه‌وتنى سیاسیش هه‌یه، چونکه هیچ لایه‌ک ناڕه‌زایى له‌سه‌ر ئه‌وه نییه، که‌خزمه‌ت پێشکه‌شبکرێت به‌خه‌ڵکانێک که پێویستیان پێیه‌تى جێبه‌جێنه‌کرێت، که سهرهتایترینیان پره‌نسیپى مرۆڤانه‌یه، له‌هیچ لایه‌نێکى سیاسى قبوڵ ناکرێت که ئه‌و مافه نه‌دات، به‌شێکى به په‌یوه‌ندى تایبه‌تى له‌نێوان سه‌رۆکى په‌رله‌مان و حکومه‌ت جێبه‌جێده‌بێت و به‌شێکى تر‌ى به هه‌ندێک یاسا که‌ده‌توانرێت به په‌له بهێنرێته پێشه‌وه، به‌شێکى زۆرى کێشه‌کان چاره‌سه‌رده‌کات، ئه‌وه‌ى که پێویستیانه له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا بکرێت و که نیەتى هێزه سیاسیه‌کانى له‌سه‌ربێت چاره‌سه‌رى بۆ ده‌دۆزرێته‌وه. هاوڵاتی: چ فراکسیۆنێک به‌شدارنه‌بوو له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا؟ جوان ئیحسان: وه‌ک سه‌رۆکى کوتله ته‌نیا ئێمه به‌شداربوین و ئه‌ندامانى تریش به‌شدار نه‌بون، سه‌در به‌هیچ جۆرێک به‌شدار نه‌بوو، میحوه‌رى وه‌ته‌نى سوننیش، به‌شدارنه‌بون و ئوسامه نوجێفیش به‌شدارنه‌بوو. هاوڵاتی: ده‌توانین بڵێین په‌رله‌مان بووه‌ته دوو به‌شه‌وه؟ جوان ئیحسان: دانیشتنى په‌رله‌مان نه‌کراو هه‌مووى له‌گه‌ڵ چاکسازین و به‌شێکیش له‌وانه‌ى که ریکلام ده‌که‌ن، له‌وانه‌یه زۆر جددى نه‌بن تێیدا به‌تایبه‌ت که له‌ناو سوننه و شیعه که له‌وانه‌یه وه‌ک ئیتیقایهک بێت له‌یه‌کترى ده‌ده‌ن، وه‌کو زه‌ختێک به‌رامبه‌ر یه‌کترى به‌کاریده‌هێنن، چونکه ئه‌مانه ئاماده‌سازى زۆرى تێدایه، ئه‌مانه به‌پرۆسه‌ى ئاسان ناڕۆن تا به‌شه‌وو رۆژێک بکرێت. هاوڵاتی: زۆرجار وتراوه عادل عه‌بدولمه‌هدى، وه‌ره‌قه‌ى ئیستیقالهکه لهگیرفانیدایه، پێتوایه ئه‌م حکومه‌ته ده‌مێنێته‌وه، تاچه‌ند مه‌ترسى هه‌یه؟ جوان ئیحسان: دوو ئه‌گه‌ر هه‌یه، یه‌کێکیان که گۆڕانکاریه‌کى زۆر له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان بکات، هه‌موو لایه‌نه‌کان پشگیرى ئه‌وه ده‌که‌ن، به‌مه‌رجێک پشتیوانى له‌خۆى بکات و ده‌ستى واڵا بکات، چونکه له‌دروستکردنى کابینه‌که‌یدا ده‌ستى واڵانهبوو، ئیستا داواى ئه‌وه‌ده‌کات کهدهستکراوهبێت له‌و تیمه وهزاریهى که کارى له‌گه‌ڵدا ده‌کات، به‌شه‌که‌ى تر‌ى ئه‌وه‌یه به‌هیچ جۆرێک حزبه سیاسییه‌کان و کوتله‌ى سیاسى له‌سه‌ر ئه‌مه بڕیاربده‌ن که ده‌بێت ئه‌مه هه‌ڵوه‌شێته‌وه، ئه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئیجماعى زۆربه‌ى زۆریانى ده‌وێت. هاوڵاتی: کامیان له‌قازانجی کورده، ئه‌م حکومه‌ته بمێنێته‌وه و چاکسازى بکات؟ جوان ئیحسان: وه‌کو قه‌رارى کوردى هێشتا قسه له‌سه‌رئه‌وه نه‌کراوه که‌کامه لهقازانجیهتى، به‌ڵام وه‌ک رههى تایبه‌تى خۆم کارى حکومه‌تى هه‌رێم و کارى حزبه سیاسیه کوردیه‌کان، ئه‌وه‌نیه که حکومه‌تێک بڕوخێنن و حکومه‌تێک دروستبکه‌ن، چونکه ئێمه که‌مین و 58 که‌سین، به روئیاى جیاوازیشه‌وه، به‌ڵام هه‌موومان هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شمان هه‌بێت کهههرێمى کورستان و خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌سه‌روو هه‌موو شتێکه‌وه‌یه، ئێمه پشگیرى که‌سێک و حکومه‌تێک ده‌که‌ین که مافه ره‌واکان و به‌تایبه‌تى بژێوى ژیان و خۆشگوزه‌رانى بگه‌ڕێننه‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان. هاوڵاتی: ئێستا ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌م حکومه‌ته‌ن که چاکسازى بکات یان هه‌ڵوه‌شێته‌وه و نه‌زانین کێ ده‌بێت به‌سەرۆکی حکومه‌ت؟ جوان ئیحسان: ئه‌و دڵەڕاوکێیە نه‌ک ئێمه وه‌کو کورد، به‌ڵکو حزبه‌کانى تریش هه‌یانه، حزبه عێراقییه‌کانیش هه‌یانه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که داواى چاره‌سه‌رى جوزئى ده‌که‌ن خۆشیان دڵه‌ڕاوکێی زۆریان هه‌یه کهحکومهتهکه بڕوخێت کێ ده‌بێت به‌به‌دیل و چۆن هه‌ڵسوکه‌وتى له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، ئه‌وه هه‌ڵبژارده‌یه‌کى ئاسان نییه و تۆزێک زووه بۆ قسه‌کردن له‌سه‌رى. هاوڵاتی: ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌که کامه‌یه؟ جوان ئیحسان: ئه‌گه‌رى زیاتر ئه‌وه‌یه چاکسازى بکات له‌وه‌زاره‌ته‌کان. هاوڵاتی: له‌کاتى دانانى وهازرهتهکاندا خۆ له‌په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر درا؟ جوان ئیحسان: به‌شێکى باشى به‌ڕێکه‌وتن بوو، به‌شه‌که‌ى تریشى ئه‌وه‌ى که‌ده‌نگى له‌سه‌ر نه‌درا، ته‌حه‌فوزى خۆى له‌سه‌ر داوه که‌ده‌نگى پێ نه‌داوه، به‌ڵام که به‌زۆرینه ده‌ڕوات و ده‌بێت به‌وه‌زیر، ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه‌نیه، هه‌مووان له‌سه‌رى ڕ‌ازى بن. هاوڵاتی: وه‌ک سه‌رۆکى فراکسیۆن له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى کۆبونه‌وه؟ پاش ئه‌م خۆپیشاندانه پێت وایه ئه‌م ئالۆزیانه گفتوگۆکان دواده‌خات؟ جوان ئیحسان: به‌دڵنیاییه‌وه دوایده‌خات، چونکه ئێستا زۆربه‌ى زۆرى سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن ره‌وشه‌که هێمن بکرێته‌وه و وه‌زعى ئه‌منى بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ به‌غدا و ناوچه‌کانى تر، ئه‌وله‌ویه‌ت زیاتر بۆ ئه‌مه‌یه، پێویست بوو ئه‌مڕۆ دانیشتنى په‌رله‌مان بوایه و کۆمه‌ڵێک یاسا هه‌بوو کهخوێندنهوهى یه‌که‌مى بۆ بکرایه‌و دووه‌مى بۆده‌کرا و هه‌مویان وه‌ستاوه، به‌دڵنیاییه‌وه په‌رله‌مان و حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تى کۆمار پێوه‌ى خه‌ریکن، ئه‌بێته هۆى دواکەوتنی زۆر له‌کاروباره‌کان. هاوڵاتی: به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک سه‌رۆک کۆمار رۆڵى چییه؟خه‌ڵک ترسى له‌وه‌هه‌یه کهموچه نه‌درێت؟ جوان ئیحسان: به‌رده‌وام ئه‌و قه‌له‌قیه هه‌یه ته‌نانه‌ت بۆ ناوچه‌کانى تر‌ى عێراقیش، که‌کێشه هه‌بێت هه‌موو کاره‌کان دواده‌که‌وێت، بژێوى خه‌ڵکیش تێکده‌چێت و ترس و دڵه‌ڕاوکى ده‌بێت، رۆڵی سه‌رۆککۆمار رۆڵێکى زۆر سه‌ره‌کییه‌و ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا سه‌رۆکایه‌تى وه‌فدێکى ئیتیحادى کرد، به‌ره‌و هه‌رێم رۆیشتن و به‌رده‌وامیش له‌و ناوه‌نده‌دایه بۆ نزیککردنه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى ئیتیحادى، له‌حکومه‌تى ههرێمیشهوهو له‌حکومه‌تى ئێره‌شه‌وه سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و حکومه‌تیشه‌وه نیەتى جددیمان بینى که خه‌مخۆرى پێوه دیاره، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه سیاسییه‌که ئیستیقرارێک بهخێویهوه ببینێت و له‌لایه‌کى تریشه‌وه خه‌ڵک که‌مترین زیانى به‌رکه‌وێت.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ناکرێت حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى زه‌ڕبى سفر بکرێت، چونکه ئه‌و کێشانه‌ى دروستبووه که‌ڵه‌که‌بووى ساڵانێکى درێژى حوکمڕانییه. ڤیان سه‌برى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى باس له‌وه‌ده‌کات، هه‌ر مه‌ترسییه‌ک و گرژییه‌ک له‌به‌غدا دروست ببێت کاریگه‌رى خۆى له‌سه‌ر دواکه‌وتنى گفتوگۆکانى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراقى ده‌بێت، کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو عێراقیش ده‌کات. پێشیوایه، کۆبوونه‌وه‌ى زۆربه‌ى فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى خۆپیشانده‌ران ماناى وایه ئه‌م حکومه‌ته ده‌مێنێته‌وه. هاوڵاتى: وه‌ک سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆک فراکسیۆنهکانتان کرد له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى خۆپیشانده‌ران، داواکارییه‌کانیان چییه؟ ڤیان سه‌برى: دوێنێ شه‌ممه به‌شداربووین له‌کۆبونه‌وه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق به‌رێز محه‌مه‌د حه‌لبوسى و سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌د که‌س له‌نوێنه‌رانى خۆپیشانده‌ران، ئێمه گوێبیستبووین داخوازییه‌کانیان چییه، چیان پێیه‌و چیان ده‌وێت. به‌شێک له‌نوێنه‌رى خۆپیشانده‌ران ته‌مه‌نیان 15 ساڵان تا 65 ساڵ هاتبوون و له‌هه‌موو پارێزگاکانى عێراقه‌وه هاتبوون، به‌شێکیان ئاستى خوێنده‌وارییان نه‌بوو، هه‌ندێکیان دکتۆرایان هه‌بوو، داواکارییه‌کانیان له چوار ئاستدا خۆى ده‌بینییه‌وه، ئاستى یه‌که‌میان داواکارى شه‌خسى بوو زۆر له‌وان داواى خزمه‌تگوزاریى کاره‌باو ئاو‌و کاریان ده‌کرد، به‌تاڵه هه‌یه‌و فه‌سادو گه‌نده‌ڵى هه‌یه، به‌شێکیان داوایان ده‌کرد ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، هه‌ندێکیان داواى شوێنى نیشته‌جێبوونیان ده‌کرد. بۆ خۆم له‌لیژنه‌ى نیشته‌جێبوونم له‌په‌رله‌مانى عێراق و زۆر باسى قه‌یرانى نیشته‌جێبوونمان کردووه‌و پرۆژه یاسامان پێشکه‌شکردووه ناکرێت ژنه شه‌هید له‌ناو خانووى خۆى نه‌بێت و زستان فه‌رش و زۆپاى نه‌بێت و نه‌وتى ده‌ستنه‌که‌وێت که‌عێراق ژێره‌که‌ى رووبارێک نه‌وته. یه‌کێکى دیکه له‌داواکارییه‌کانیان بریتى بوو لهکولێژهکان ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌رچووى زانکۆ‌و په‌یمانگاکانن دابمه‌زرێن که‌چه‌ندین ساڵه ده‌رچوون و حکومه‌تى عێراق دایاننهمهزراندوون، ئه‌وانه‌شى به وانه‌بێژ به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست وانه ده‌ڵێنه‌وه بۆیان بکرێته دامه‌زراندنى فه‌رمى و به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست نه‌مێنێته‌وه. چواره‌م ئاستى داواکاریان ئاستى سیاسى بوو که‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌و هه‌ندێک داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراقیان ده‌کرد، به‌شێک داواى گۆڕینى نیزامى سیاسى عێراق و گۆڕینى ده‌ستوریان ده‌کرد. ئێمه‌ش وه‌ک سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کان گوێبیستبووین و حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان پێیانى راگه‌یاند که‌ده‌بێت هه‌ندێک یاسا ده‌ربکه‌ین (100) هه‌زار یه‌که‌ى نیشته‌جێبوون دروستبکه‌ین له‌سه‌ر بودجه‌ى 2020 و وه‌کو چاره‌سه‌رى قه‌یرانى نیشته‌جێبوون. وه‌کو په‌رله‌مان په‌یوه‌ستین بهموازهنهى 2020وه که‌دێته په‌رله‌مان و پێویسته یاساى بودجه به‌شێوه‌یه‌ک دابڕێژرێت کهداخوازى خۆپیشانده‌ران و هاوڵاتیان تێیدا جێگیر بکرێت. هاوڵاتى: چه‌ند سه‌رۆک فراکسیۆن به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که‌یان نه‌کرد؟ ڤیان سه‌برى: سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى و به‌نده ئاماده‌بووین، سه‌رۆک فراکسیۆنه کوردییه‌کانى دیکه‌ى لێنه‌بوو، هه‌روه‌ها سه‌رۆکى فراکسیۆنى سائیروون ئاماده‌نه‌بوون و ئه‌وانى دیکه حازر بوون. ته‌بعه‌ن ئێمه وه‌عدمان داوه بهخۆپیشاندهران و به‌ڵێندرا پێویسته داواکارییه‌کان جێبکرێته‌وه له‌پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 دا، وه‌کو په‌رله‌مانتارى عێراق بهسیاغهى یاسایى داواکارییه‌کان ئه‌وه‌ى ئه‌رکى په‌رله‌مانه ئه‌نجامى بدات. هاوڵاتى: حه‌لبوسى ده‌توانێت داواکارییه‌کانى خۆپیشانده‌ران له‌پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 جێ بکاته‌وه؟ ڤیان سه‌برى: ته‌بعه‌ن ئێمه وه‌عدمان داوه بهخۆپیشاندهران و به‌ڵێندرا پێویسته داواکارییه‌کان جێبکرێته‌وه له‌پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 دا، وه‌کو په‌رله‌مانتارى عێراق بهسیاغهى یاسایى داواکارییه‌کان ئه‌وه‌ى ئه‌رکى په‌رله‌مانه ئه‌نجامى بدات. هاوڵاتى: پێتانوایه مه‌ترسى هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى؟ ڤیان سه‌برى: ئه‌وه‌ى دوێنێ له‌و کۆبونه‌وه‌یه بینیم ئه‌وه‌یه که ته‌نها فراکسیۆنى سائیروون به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که‌یان نه‌کرد، ئه‌وه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه که داواکارى و ره‌خنه‌یان له‌حکومه‌ت هه‌یه. له‌ماوه‌ى 16 ساڵى رابردوودا حکومه‌ته یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى عێراق خزمه‌تگوزارییان پێشکه‌ش نه‌کردووه‌و هه‌مووى که‌ڵه‌که بووه له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى هاوڵاتى: عه‌بادى و موقته‌دا سه‌در داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌و حکومه‌تى رزگارى نیشتمانیان کرد، ئایا مه‌ترسیى ته‌واو نییه له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حکومه‌ت؟ ڤیان سه‌برى: ناتوانم بڵێم مه‌ترسى هه‌یه یان نییه، تهبیعهن هه‌موو شتێک له‌عێراقدا چاوه‌ڕوانکراوه، ئێمه پشتیوانى ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌که‌ین، ده‌ستور گرنگه بۆ هه‌موو عێراق، هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌ستى خۆى بپارێزێت له‌کوشتنى خۆپیشانده‌ران و هاوڵاتیانى عێراق، خۆپیشانده‌رانیش بیناو دامه‌زراوه‌کانى عێراق نه‌سوتێنن، له‌ماوه‌ى 16 ساڵى رابردوودا حکومه‌ته یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى عێراق خزمه‌تگوزارییان پێشکه‌ش نه‌کردووه‌و هه‌مووى که‌ڵه‌که بووه له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى، ناکرێت ئه‌م حکومه‌ته زه‌ڕبى سفر بکرێت، نه‌ک له‌ماوه‌ى ساڵێکى حکومڕانى عێراقدا به‌سه‌رۆکایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى بوترێت حکومه‌ت خراپه. هاوڵاتى: ئایا خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت یا نا؟ ڤیان سه‌برى: په‌رله‌مانى عێراق کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ندیکاکانى عێراقى ده‌کات، ئێمه کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین و کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایى و مافى مرۆڤ و یاسایى و به‌رگرییه، کۆبونه‌وه ده‌که‌ین و رۆڵى ده‌بێت بۆ هێورکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که‌و ئێمه ده‌سه‌ڵاتى یاسادانانین نه‌ک جێبه‌جێ کردن. هاوڵاتى: په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا بۆ گفتوگۆکردن به‌هۆى ئاڵۆزییه‌کانه‌وه دواده‌که‌وێت؟ هه‌ر مه‌ترسییه‌ک و گرژییه‌ک له‌به‌غدا دروست ببێت کاریگه‌رى خۆى له‌سه‌ر دواکه‌وتنى گفتوگۆکانى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراقى ده‌بێت، بێگومان کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو عێراقیش ده‌کات. ڤیان سه‌برى: هه‌ر مه‌ترسییه‌ک و گرژییه‌ک له‌به‌غدا دروست ببێت کاریگه‌رى خۆى له‌سه‌ر دواکه‌وتنى گفتوگۆکانى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراقى ده‌بێت، بێگومان کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو عێراقیش ده‌کات. کاریگه‌رییه‌کان جه‌وهه‌رى نابن ئیشه‌ڵا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیزامى ساسیى و حکومه‌تى ئێستا بگۆڕێت گۆڕانکارى و گاریکهرى له‌سه‌ر گفتوگۆکانى هه‌رێم و به‌غدا دروستده‌کات، به‌ڵام باوه‌ڕناکه‌م گۆڕینى حکومه‌تى عێراق ببێت. هاوڵاتى: عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌وترێت وه‌ره‌قه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه لهگیرفانیدایه؟ ڤیان سه‌برى: واده‌ڵێن به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌ک ده‌وڵه‌ت ته‌حه‌مولى 16 ساڵى خراپى حکومه‌ته یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى عێراق نابێت بکات، لهنیزامى سیاسى به‌شه‌وو رۆژێک نایه‌ته گۆڕین. هاوڵاتى: مه‌ترسى له‌سه‌ر موچه‌ى هاوڵاتیانى هه‌رێم دروستبووه یان نا؟ ڤیان سه‌برى: باوه‌ڕناکه‌م هیچ مه‌ترسییه‌ک هه‌بێت، زۆربه‌ى فراکسیۆنى عێراق به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى دوێنێى په‌رله‌مانى عێراقیان کرد له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى خۆپیشانده‌ران، ماناى وایه ئه‌م حکومه‌ته ده‌مێنێته‌وه، ئیشائه‌ڵا ئه‌م حکومه‌ته وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وه ئاشکراده‌کات به‌پێى به‌دواداچونه‌کانیان وه‌زاره‌تى دارایى ئاماده‌کارییه‌کانى بۆ پرۆژه‌ى ساڵى داهاتوو نه‌کردووه. به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌بێت هه‌موو ساڵێک پرۆژه‌ى بودجه له‌مانگى تشرینى یه‌که‌مدا ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان بکرێت تاگفتوگۆو تێبینیه‌کانى خۆى بخاته‌ڕوو دواتر په‌سه‌ندى ده‌کات. دواى ئه‌وه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم له 10ى ته‌مموزى ئه‌مساڵدا ده‌ستبه‌کاربوو باسى ئه‌وه‌یان کرد که بۆ ساڵى 2020 پرۆژه‌ى بودجه ئاماده ده‌که‌ن و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانى ده‌که‌ن. زیاد جه‌بار، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ماوه‌ى پێنج ساڵه پرۆژه‌ى بودجه نه‌هاتۆته په‌رله‌مانى کوردستان و به‌و هۆیه‌وه هیچ چاودێرییه‌ک له‌سه‌ر حکومه‌ت نه‌بووه له‌سه‌ر خه‌رجى و داهاته‌کانى ته‌نانه‌ت (به‌یانى مالى) راگه‌یه‌ندراوى دارایى که لاپه‌ڕه‌یه‌ک بووه نه‌هاتۆته په‌رله‌مانى کوردستان. هه‌روه‌ها وتیشى «له‌ماوه‌ى رابردوودا داوامان له‌وه‌زاره‌تى دارایى کردووه که پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 ئاماده بکه‌ن تا ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى بکه‌ن، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌کان که له‌ناو وه‌زاره‌تى دارایى به‌ده‌ستمان گه‌شتووه ئاماده‌کارى بۆ پرۆژه‌ى بودجه نه‌کراوه«. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که په‌رله‌مانى کوردستان پێویستى به په‌نجا رۆژ هه‌یه بۆ گفتوگۆکردن و په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 ئه‌گه‌ر له‌مانگى داهاتوودا نه‌گاته په‌رله‌مان «که‌واته پرۆژه‌ى بودجه دواده‌که‌وێت یان نابێت». هاوکات، زیاد جه‌بار تەئکیدى له‌وه‌شکرده‌وه هێشتا حکومه‌تى عێراق پرۆژه بودجه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق نه‌کردووه و هه‌رێمى کوردستان ره‌نگه چاوه‌ڕێى بودجه‌ى عێراق بکات تا خه‌مڵاندنى خۆى له‌سه‌ر ئه‌نجامبدات. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى رۆژنامه‌ى هاوڵاتى، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى له‌مانگى رابردووه‌وه داواى له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان کردووه کهخهمڵاندنى خه‌رجى و داهاته‌کانیان ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بکه‌ن، به‌ڵام به‌شێک له‌وه‌زاره‌ته گرنگه‌کان تائێستا ئاماده نین خه‌مڵاندنى داهات و خه‌رجیه‌کانیان بنێرین که بریتین له‌وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان و وه‌زاره‌تى دارایى کهزۆرینهى ژماره‌ى داهاته‌کان لاى ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ن. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت وه‌زاره‌ته‌که‌یان له ئاماده‌کارییه‌کانیان بۆ پرۆژه‌ى 2020 به‌رده‌وامن. ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى داواى له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان کردووه خه‌مڵاندنى خۆیان بۆ پرۆژه‌ى 2020 ئاماده‌بکه‌ن و ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى بکه‌ن و ده‌بێت هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان پێوه‌ى پابه‌ند بن». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه به‌فه‌رمانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاردراوه سه‌رجه‌م داهاته‌کان بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى.
هاوڵاتى شاناز حه‌سه‌ن له‌کۆنگره‌ى گشتى نه‌وه‌ى نوێ‌دا هیچ که‌س رکهبهرى شاسوار عه‌بدولواحید نه‌بووه بۆ سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌که، ناڕازییه‌کانیش ده‌ڵێن ئه‌وان خاوه‌نى راسته‌قینه‌ى جوڵانه‌وه‌که‌ن. دوێنێ سێشه‌ممه 5ى تشرینى یه‌که‌مى2019، جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ یه‌که‌م کۆنگره‌ى گشتى خۆى ئه‌نجامداو شاسوار عه‌بدولواحید به سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌که هه‌ڵبژێردرا له‌کۆى 277 ده‌نگ 273ده‌نگى پێدرا. جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ، هه‌شت کورسى په‌رله‌مانى کوردستان و چوار کورسى په‌رله‌مانى عێراقى هه‌یه. سیپان ئامێدى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ، باس له‌وه‌ده‌کات کهمهجالى خۆکاندیدکردن بۆ هه‌موو که‌سێک به‌پێى مه‌رجه‌کان کراوهبووهو وتى «که‌س خۆى کاندید نه‌کردووه«. کۆنگره‌که‌ى نه‌وه‌ى نوێ یه‌که‌م کۆنگره‌ى ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه بوو له‌دواى ئه‌و کێشانه‌ى به‌رۆکى جوڵانه‌وه‌که‌ى گرت که به‌هۆیه‌وه دوو په‌رله‌مانتاریان له‌په‌رله‌مانى عێراق وازیان لهجوڵانهوهکه هێناو چوار په‌رله‌مانتاریشیان له‌کوردستان به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ کارده‌که‌ن. سیروان بابان په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ و یه‌کێک له‌په‌رله‌مانتاره ناڕازییه‌کان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئێمه لهدروستکهرى بناغه‌ى نه‌وه‌ى نوێوه هه‌بوین و خۆمان دروستمان کردووه، بۆیه ئێمه نه‌وه‌ى نوێین و ئه‌وه نیه که‌ئه‌وان باسى ده‌که‌ن، چونکه له‌سنورى خۆیان لایانداوه له‌گه‌ڵ یه‌کێتى و پارتى دانیشتوون، نه‌وه‌ى نوێ کۆمپانیا نیه‌و هه‌مومان خاوه‌نین نه‌ک خاوه‌نى کۆمپانیا ببێته سه‌رۆکى، ناو گرنگ نیه خۆم داممه‌زراندووه«. وتیشى «به‌م شێوه‌یه ده‌مێنینه‌وه‌و ده‌ستى پێوه‌ده‌گرین تا ئه‌وکاته‌ى که نه‌بێت به‌عه‌یبه به‌سه‌رمانه‌وه، ئێمه نامانه‌وێت کۆیلایه‌تى قبوڵ بکه‌ین». جووڵانەوەی نەوەی نوێ حزبێکی سیاسییە کە لەساڵی ٢٠١٨‌دا لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە دامەزراوە. لە ٢٩ی ١ی ٢٠١٨ جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ھاوپەیمانێتی لەگەڵ تەڤگەری ئازادی و بەرەی دیموکراسی بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق و کوردستان راگەیاند. لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی ساڵی ٢٠١٨، نەوەی نوێ توانی ٤ کورسی بەدەستبھێنێت. هەروەها لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان توانی ٨ کورسی بەدەستبهێنێت. دواتر جوڵانەوەکە دووچاری کێشەیەکی ناوخۆیی بوویەوە، لە ٢١ی نیشانی ئەمساڵدا بەشێک لەپەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکە لە بەغژا جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند و شاسواریان تۆمەتبار کرد بە هەوڵی بە بنەماڵەییکردنی حزبەکە. بەڵام شاسوار عەبدولواحید ئەوانی بە «بێ نمەک» ناوهێنا. دواتر بەشێکی تر لەپەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان هاوشێوەی پەرلەمانتارانی بەغدا ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بەشاسوار عەبدولواحیدو هەندێکیشان رایانگەیاند هەڕەشەی بلاوکردنەوەی گرتەی سێکسیان لێکراوە. دوای چەند رۆژێک ئاسایشی سلێمانی ١١ خۆبەخشی نەوەی نوێی دەستگیرکرد بەتۆمەتی دەستهەبوون لەو هەڕەشانە بەڵام نەوەی نوێ ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە. رۆژی 16-5-2019 شاسوار عەبدولواحید، دەستگیرکراو دواتر لە مانگی حوزەیران بەکەفالەت ئازادکرا، لەوکاتەوە تائێستا کێشە ناوخۆییەکانی جووڵانەوەکە بەهەڵواسراوی ماوەتەوەو چارەسەر نەکراوە.
دەیان خۆپیشاندەر لە چین و توێژە جیاوازەکان ئە مڕۆ یەکشەممە خۆپیشاندانێکی نارەزایەتیان ئەنجامداو چوونە ناو بینای سەرۆکایەتی شارەوانیەوە. هاوڵاتیانی دۆڵی شاوریەن ناڕەزایەتیان دەربڕی لەسەر کۆمەلێک بڕیاری شارەوانیەکانی راپەرین کە پێیان وایە زەرەری بۆ ئەوان هەیە، هەربۆیە بە دەیان کەسیان چوونە سەر شارەوانی.
هاوڵاتی له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى خۆپیشاندانه‌کان، مه‌ترسی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران و که‌وتنى کابینه‌که‌ى زیاتر بووه، کوردیش که به به‌هێزى پشتیوانى لهکابینهکهى ده‌کات پێیوایه به‌دیلى نییه‌و ترسی له قۆناغى دواتر هه‌یه. ماوه‌ى شه‌ش رۆژە ئاگرى خۆپیشاندانه‌کانى عێراق تاوده‌سه‌نێت، له‌کاتێکدا ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه کوژراون زیاتر له 100 که‌سه‌و نزیکه‌ى (4) هه‌زار که‌سیش برینداربوون. داواکارى سه‌ره‌کى خۆپیشانده‌ران خزمه‌تگوزاریی ئاو‌و کاره‌باو گۆڕینى حکومه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانه، دانوستانه‌کانیشیان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و په‌رله‌مان نه‌بووه‌ته هۆى کۆتایی هاتنى خۆپیشاندانه‌کان. کوردستان سێوکانى راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق به هاوڵاتی راگه‌یاند، ئه‌م خۆپیشاندانه جیاوازه له‌خۆپیشاندانه‌کانى رابردوو، به‌و پێیه‌ى هیچ لایه‌نێک پشتیوانى و رابه‌رایه‌تى ناکات، داواکارییه‌کانیشیان جیاوازن له‌وانه‌ى پێشوو. وتیشى «خۆپیشانده‌ران وشه‌ى شۆڕ‌شیان به‌کارهێناوه، زۆربه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى خۆپیشاندان تێیدا کراوه لهشیعهنشینن و له‌ناوچه‌ى سوننه مه‌زهه‌ب نین، یه‌کێک له‌داواکارییه سه‌ره‌کییه‌کانیان گۆڕینى رژێمه«. به‌وته‌ى کوردستان سێوکانى، ئاماژه‌کان به‌ره‌و ئه‌وه‌ده‌چن کابینه‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى کۆتایی بێت و سه‌رۆک کۆمار بۆ ماوه‌ى دوو مانگ ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆک وه‌زیرانى پێبدرێت، تا کۆمسیۆنێک داده‌مه‌زرێت و ئاماده‌کاریی بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌کرێت، ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش له‌ئێستادا له‌لایه‌ن به‌شێک لهکوتلهکانهوه باس ده‌کرێت. سه‌باره‌ت بهکاریگهریى که‌وتنى حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌سه‌ر کورد، کوردستان سێوکانى پێیوایه، کاریگه‌رییه‌که نه‌رێنى ده‌بێت، چونکه به‌دیلى نییه بۆ کورد‌و سه‌رۆک وه‌زیرانێکى باش بووه بۆ هه‌رێم، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و فشارانه‌ى کراونه‌ته سه‌رى بۆ ئه‌وه‌ى بودجه بۆ هه‌رێم نه‌نێرێت. پێشیوایه، باشترین بژارده بۆ کورد ئه‌وه‌یه نه‌چێته ناو ململانێکانهوهو له‌ڕێگه‌ى فراکسیۆنه کوردییه‌کانه‌وه به‌یه‌کده‌نگ کاربکات. سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌کانى عێراق هاوکاتن له‌گه‌ڵ دانوستانه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوانیان، که تائێستا نه‌گه‌یشتوون به‌ئه‌نجام. عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌به‌غدا روبه‌ڕووى چه‌ندین فشار بووه‌ته‌وه له‌باره‌ى ناردنى پاره‌وه بۆ هه‌رێم له‌کاتێکدا نه‌وته‌که‌ى راده‌ستى به‌غدا نه‌کردووه، به‌ڵام ئه‌و جه‌ختیکردووه‌ته‌وه که‌کێشه‌کان کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نابێت. جوان ئیحسان سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، داواکارى خۆپیشانده‌ران دوو ئاسته، یه‌کێکیان داواى خزمه‌تگوزارییه، ئه‌وه‌ى دیکه‌شیان گۆڕینى حکومه‌ت و ده‌ستورو سیسته‌مه له‌په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تى. پێشیوایه، له‌ئێستادا دوو بژارده له‌ئارادایه، که‌یه‌که‌میان گۆڕانکاریی وه‌زارى و دووه‌میشیان ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدییه. جوان ئیحسان بۆ هاوڵاتی باسى له‌وه‌کرد، پێناچێت دۆخه‌که بگاته ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، به‌ڵکو گۆڕانکاریی وه‌زارى ده‌کرێت. له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى فراکسیۆنه کوردییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى که‌وتنى کابینه‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى جه‌ختیکرده‌وه، ئه‌وه پێویستى بهههڵوێستێکى یه‌کگرتووى لایه‌نه کوردییه‌کان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان داواکارییه ره‌واکانى خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بکرێن. جه‌ختیشیکرده‌وه «تێکچوونى بارودۆخى سیاسی عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندى کورد‌و هه‌رێمى کوردستاندا نییه، به‌تایبه‌ت که‌ئێستا حکومه‌ت سه‌رقاڵى ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌ى بودجه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بدنێرێته په‌رله‌مان که به‌شێکى په‌یوه‌ندى به‌پشکى کورده‌وه هه‌یه«. دیاریکردنى پشکى کورد له‌بودجه‌ى ساڵى داهاتووى عێراق، هێشتا دیارینه‌کراوه و چاوهڕواندهکرێت دواى گه‌یشتنى هه‌رێم و به‌غدا به‌ڕێککه‌وتن، پشکه‌که دیارى بکرێت. کورد تائێستا هیچ هه‌ڵوێستێکى فه‌رمى له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کان ده‌رنه‌بڕیوه، به‌ڵام دوێنێ شه‌ممه فراکسیۆنه کوردییه‌کان رایانگه‌یاند به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ناکه‌ن که بۆ تاووتوێکردنى دۆخه‌که بڕیاربوو ببه‌سترێت. جوان ئیحسان وتى «ئه‌و بڕیاره ته‌نها به‌هۆکارى خراپى دۆخى ئه‌منى و بوونى مه‌ترسى بووه له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان و ناوچه‌ى سه‌وز، نه‌ک بڕیارێک بێت بۆ بایکۆتکردنى په‌رله‌مان». خۆپیشاندانه‌کانى عێراق هاوکاتن له‌گه‌ڵ ساڵێک تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر پێکهێنانى حکومه‌تى نوێی عێراقدا به‌سه‌رۆکایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى، که دواى چه‌ندین مانگ دانوستان و گفتوگۆى دورودرێژ له‌دایکبوو. سه‌رجه‌م لایه‌نه کوردییه‌کان له‌ناویاندا پارتى و یه‌کێتى که ناکۆک بوون له‌سه‌ر پشکه‌کانى کورد له‌حکومه‌ته نوێیه‌که‌ى عێراق، پشتیوانی‌یان له عادل عه‌بدولمه‌هدى کرد، به‌هیواى هێنانه‌کایه‌ى بارودۆخێکى نوێ له‌گه‌ڵ هه‌رێم، دواى ساڵانێکى پڕ له‌ناکۆکى و گرژى له‌گه‌ڵ عێراق. دانا جه‌زا ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌فراکسیۆنى پارتى به هاوڵاتیراگه‌یاند «بڕواناکه‌م دۆخه‌که بگاته ئه‌وه‌ى متمانه له عادل عه‌بدولمه‌هدى بسه‌نرێته‌وه، چونکه ئه‌و ده‌ستى بهکورسییهکهیهوه نه‌گرتووه‌و چه‌ندینجار وتویهتى که ته‌کلیفى لێکراوه بۆ ئه‌وه‌ى پۆسته‌که وه‌ربگرێت». پێشیوایه به‌لابردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى عێراق به‌گشتى زیانى گه‌وره ده‌کات «چونکە زروفى عێراق ناسکه‌و به‌چه‌ند مانگى دیکه‌ش ناتوانرێت که‌سێکى دیکه بۆ سه‌رۆک وه‌زیران دابنرێت». به‌وته‌ى دانا جه‌زا، عادل عه‌بدولمه‌هدى هۆکارى ئه‌م کێشانه‌ى ئێستا نییه که به‌هۆیه‌وه داواى لابردنى ده‌کرێت، به‌ڵکو کێشه‌کان که‌ڵه‌که‌بووى 20 ساڵن. پێشیوانییه هیچ فراکسیۆنێکى کوردى له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حکومه‌ت و متمانه سه‌ندنه‌وه بێت له عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌پۆستى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق.