سازدانی: سامان مەجید (2-٢) جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە (KCK) لەبەشی دووەم و کۆتایی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ هاوڵاتی باسی چەند تەوەرێکی تر دەکات کە دیارترینیان باسکردنە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەمەریکا کە ئەمە یەکەم جارە بە ئاشکرا باسی ناردنی نامەیەک دەکات بۆ ئەمەریکاو هەروەها دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ ئەو وڵاتەدا داناخات. ئەم وتانەی جەمیل بایک لەکاتێکدایە کە ئەمەریکا بڕی 12 ملیۆن دۆلار بەخششی تەرخانکردوە بۆ دۆزینەوەی شوێنی سێ بەرپرسی باڵای کەجەکە کە یەکێکیان جەمیل بایکە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە شەشی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا، واتە کەمتر لە سالێک بەر لە ئێستا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند بڕیاریانداوە بە پێدانی بەخشش بەو کەسانەی کە زانیاری لەبارەی شوێنی سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە دەدەن بۆ ئەوەی بکرێنە ئامانج. بەپێی لیستەکەی ئەمریکا، بڕی بەخششەکان بەمشێوەیەیە «موراد قەرەیڵان پێنج ملیۆن دۆلار، جەمیل بایک چوار ملیۆن دۆلار، دوران کاڵکان سێ ملیۆن دۆلار». بەڵام جەمیل بایک لە رێگەی هاوڵاتی یەوە پەیام بۆ ئەمریکا دەنێرێت، کە ئەویش ئەوەیە دەرگایان کراوەیە بە روویاندا بە رێگەی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ. جەمیل بایک لەم بەشەی چاوپێکەوتنەکەیدا باس لە چەند تەوەرێکی تر دەکات تایبەت بە ناوچەی پارێزراو لە رۆژاڤای کوردستان کە تورکیا دەیەوێت بە خواستی خۆی دروستی بکات. هەروەها باس لە مەترسیەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش دەکات کە ئەو پێی وایە هان دەدرێن و دنە دەدرێن له‌لایه‌ن هێزی تره‌وه. هەروەها بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی دەخاتە سەر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بەرامبەر بە کورد بەو پێیەی کورد (10) هه‌زار شه‌هیدی لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا هەیە. جەمیل بایک پێیوایە کە هەبوونی پەکەکە رۆڵ و کاریگەری هەبووە لەسەر دروستبوونی پەیوەندیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و تورکیا، چونکە ئەو پێیوایە کە تورکیا ئەم پەیوەندیە بۆ لاوازکردنی پەکەکە بەکاردێنێت. هەروەها دەڵێت «ئەمریکاو هێزه‌كانی تریش به‌و ئامانجه‌ی باشوری كوردستانیش نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری (PKK)ه‌وه هه‌موو جۆره هاوكاری و پشتیوانییه‌كی سیاسی، سه‌ربازی و دیبلۆماسیان به‌پارته سیاسییه‌كانی باشوری كوردستانداوه«. پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە باڵێکی سەربازی و چەکداری هەیە بە ناوی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) و بەردەوام لە رووبەڕووبونەوەی سەربازیدان لەگەڵ سوپای تورکیادا. سەبارەت بە ئەگەری دانانی چەک لە لایەن پەکەکەوە، جەمیل بایک وتی « پێویسته هه‌بوونی كورد له‌ده‌ستووردا گه‌ره‌نتی بكرێت. پێویسته چاره‌سه‌رییه‌كی ده‌ستووری بدۆزرێته‌وه. ئه‌وكاته پێویست به رێكخراو‌و بەرخودانی چه‌كداری كورد نامێنێت». سەبارەت بە رووداوی کوشتنی کاربەدەستێکی تورکیا لە هەولێر لە مانگی تەمموزی رابردوودا وتی «په‌یوه‌ندیمان به‌و روداوه‌ی هه‌ولێره‌وه نییه«. وتیشی «زۆر باش ده‌زانین كه كۆنسوڵخانه‌ی تورك له‌هه‌ولێر كراوه به‌باره‌گای (میت). خودی ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كانی (میت) دانیان به‌م راستییه‌دا ناوه. دوای رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر ئاشكرابوو كهكهسه كوژراوه‌كه كارمه‌ندێكی كۆنسوڵخانه‌كه نییه، به‌ڵكو سیخوڕێكه له‌سه‌ر ئێران كاری ده‌كرد. ده‌شزانرێت كه به‌شێك له‌كاروباره‌كانی (میت) له‌سه‌ر ئێران لەباشوری كوردستان به‌ڕێوه ده‌برێت». پێویسته هه‌بوونی كورد له‌ده‌ستووردا گه‌ره‌نتی بكرێت ئه‌وكاته پێویست به بەرخودانی چه‌كداری نامێنێت هاوڵاتی: رێكه‌وتنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو توركیا له‌سه‌ر دروستكردنی هه‌رێمی پارێزراو له‌ڕۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه؟ جه‌میل بایك: له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئه‌و رێكهوتنهمان بیست و خوێنده‌وه، پاشان هه‌ندێك زانیاریمان وه‌رگرت. به‌ئاشكرا ده‌توانین بڵێین ئەوهندهی كه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه بیستمان و چوارچێوه‌كه‌ی ده‌بیندرێت، به‌ڕێكه‌وتنێكی دانانێین كه به‌رژه‌وه‌ندی كوردی به‌بنه‌ما وه‌رگرتبێت، به‌ڵكو رێكه‌وتنێكه كه هه‌ستیارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی به‌هه‌ند وه‌رگرتووه. بێگومان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆژئاوا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا نایه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌وێته شه‌ڕو پێكدادانه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ روونه‌دات هه‌ڵوێستێكی میانڕەوانە ده‌نوێنێت. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وان و له‌گه‌ڵ توركیاش په‌یوه‌ندی هه‌یه. بە ئامانجی روونەدانی شەڕ هه‌ڵوێستێک نیشاندەدەن. ئه‌مه‌یان بۆ چه‌ند جارێك بۆ رای گشتی راگه‌یاند. ده‌شێت هه‌موو ئه‌وانه‌ش راست نه‌بن كه له راگه‌یاندنه‌كاندا ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون كه‌م و كورت بن، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌داین رێكه‌وتنێكه بێ ئه‌ندازه داوا‌و سهپاندنهكانی ده‌وڵه‌تی توركی به‌هه‌ند وه‌رگرتووه. دوابه‌دوای ئه‌م رێكه‌وتنه‌ش ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ستی به‌سه‌پاندنی شتی تر كرد. وادیاره ده‌وڵه‌تی تورك به‌م رێكه‌وتنه له‌باكوری سوریا مافی ئاخاوتن به‌خۆی ده‌دات، ده‌یه‌وێت بیسه‌پێنێت كه دۆخی ئه‌وێ په‌یوه‌ندیداری ده‌كات و پاشانیش به‌داواكاری دیكه‌وه بێكاریگهركردن و پاكتاوكردنی سیسته‌می دیموكراتییانه‌ی بونیادگرتووی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌كاته ئامانج. خودی ئەردۆغان نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دوای رێكه‌وتنه‌كه گوتی «ئه‌وه ههنگاوێكهو به‌پشتبه‌ستن به‌م هه‌نگاوه له‌ئاینده‌دا هه‌نگاوی تر ده‌هاوێین». ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌هه‌نگاوی داگیركردنی باكوری سوریا‌و بێكاریگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی باكوری سوریا لێكدایه‌وه. ئه‌گه‌رنا مه‌سه‌له پاراستنی سنوورێك، بوونی كێشه‌یه‌ك به‌ئاراسته‌ی توركیا یان باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا‌و هاتنه كایه‌ی كێشه‌یه‌ك نییه له‌و سنوورانه‌دا، هه‌وڵێكیش نییه كه مه‌یلی ئارامی سنووری له‌ناخی خۆیدا هه‌ڵگرتبێت. به‌پێچه‌وانه‌وه ئاشتهواو ئارامترین شوێنی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی داگیركرد، وه‌ك چۆن له‌عه‌فرین ئه‌مه‌ی كرد، ده‌یه‌وێت ئه‌و شوێنانه‌ی تریش داگیربكات و چه‌ته‌كانی خۆی له‌وێ قه‌ڵه‌مڕه‌و بكات. ده‌شێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆژئاوا به‌ئامانجی فه‌راهه‌مكردنی پاراستنی سنوور له‌ناو گه‌ڕان به‌دوای رێککەوتنێكدا بێت، یان خواستبێتیان لهپێگهیهكدا كه‌هێشتا شه‌ڕ به‌رده‌وامه رێكه‌وتنێك بكه‌ن تا سنووره‌كان بۆ هیچ لایه‌ك نه‌بنه مایه‌ی كێشه. چونكه له‌دۆخی شه‌ڕدا ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌هه‌موو شوێنێك كێشه‌ی جیاجیا بێنه ئاراوه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك ئامانجی پاراستنی ئاسایشی سنوور نییه، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا كه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌سه‌ر نییه. ئامانجی ئه‌وه‌یه كورد له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریادا هیچ مافێكی دیموكراتییانه به‌ده‌ست نه‌هێنن، سه‌رتاسه‌ری سوریا دیموكراتیزه نه‌بێت. كه‌هه‌رچه‌نده له‌باكوری سوریا عه‌ره‌ب، سوریانی، كورد، شیشان، توركمه‌ن، ئهرمەن و هه‌موو گه‌لانی تری ناوچه‌كه له‌ناو سیسته‌مێكی ئازاد‌و دیموكراتییانه‌دا درێژه به‌ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن، شوێنێكه له‌چاو سه‌رتاسه‌ری سوریا ئارامترین و دیموكراتیترینه. له‌نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نییه، رۆژئاواش هه‌ڕه‌شه‌ی له‌هیچ كه‌سێك نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك سیسته‌می ئازادی و دیموكراتی بونیادگرتوو هه‌روه‌ها دیموكراتیزه‌بوونی سه‌رتاسه‌ری سوریا بۆخۆی به‌هه‌ڕه‌شه ده‌زانێت، هه‌ربۆیه له‌دژی دیموكراتیزه‌بوونی سوریایه، چونكه خۆی سیسته‌مێكی فاشیست و دژه دیموكراتییانه‌ی هه‌یه‌و له‌دژی هه‌موو جۆره ده‌ستكه‌وتێكی كوردانه. ده‌یه‌وێت كوردان دووچاری قڕكردن بكات. ئاشكرایه كهدهوڵهتی تورك كێشه‌یه‌كی نییه كه‌ناوی پاراستنی سنووره‌كانی بێت، ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی به‌هه‌نگاوێك داناوه‌و بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بسه‌پێنێت و ره‌وایه‌تی بدات به‌وه‌ی كه له‌سوریا مافی قسه‌ی هه‌یه. ئێستاش وابیرده‌كاته‌وه كه ئه‌م رێكه‌وتنه ره‌وایه‌تی پێداوه‌و داواكاری نوێ ده‌سه‌پێنێت و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندی نه‌كه‌ن ئه‌وا رۆژئاوا‌و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا داگیردهكهم و هه‌ڕه‌شه ده‌كات. له‌م روانگه‌یه‌وه ئێمه ئه‌و رێكه‌وتنه به رێكه‌وتنێكی راست نازانین. كوژراوهكەی تورکیا لەهەولێر سیخوڕێك بوو له‌سه‌ر ئێران كاری ده‌كرد، ئێمە په‌یوه‌ندیمان بهڕووداوهکەوە نییه وای بۆده‌چین كه ئه‌م رێكه‌وتنه چاره‌سه‌رییه‌ك نییه، به‌ڵكو رێكه‌وتنی خه‌ڵه‌تاندن و ئاوه‌ڵاكردنی ده‌روازه‌ی هه‌وڵی داگیركه‌رییه. ئەمریکاش توركیا به ئه‌ندامێكی (ناتۆ) له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، كاریگه‌ربوونی توركیا له‌و ناوچانه‌دا به كاریگه‌ربوونی (ناتۆ) واتا خۆی ده‌زانێت، بۆیه هه‌ڵوێستێكه كه ژیانی ئازادی و دیموكراتییانه‌ی گه‌لی كورد، عه‌ره‌ب، سوریانی و سه‌رجه‌م گه‌لانی تری ناوچه‌كه و دیموكراتیزه‌بوونی سوریای به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو هه‌وڵی دوژمنكارانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ قڕكردنی گه‌لی كورد‌و دوژمنایه‌تیكردنی دیموكراسی و هه‌ستیارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی له‌م بابه‌ته‌دا به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت. هێشتا دانیشتنه‌كانیان به‌رده‌وامه به‌ڵام توركیا رۆژانه هه‌ڕه‌شه ده‌كات. كه‌واته توركیا هیچ هه‌ڵوێستێكی نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك ئه‌م راستییه بزانێت، به‌تایبه‌تیش كورد، عه‌ره‌ب، سوریانی و هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه. هه‌ر بۆیه پێویستە كورد‌و دۆسته‌كانی له‌و ناوچه‌یه‌داو هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م هێزه دیموكراتیخوازه‌كانی جیهان ئاماده‌بن بۆ تێكۆشان له‌دژی داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك. پێویسته به‌پشتیوانیكردنی ئه‌و تێكۆشانهو یه‌كانگیربوون له‌گه‌ڵیدا هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك وه‌لانێن. ئێستا ئه‌مه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو هێزێكی دیموكراتیخوازو ئازادیخواز، هه‌موو دۆستانی كورد و هه‌موو لایه‌كه. كوردان له‌دژی داعش شه‌ڕیان كرد‌و (10) ده هه‌زار شه‌هیدی هه‌یه. پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌م شه‌ڕه‌یان به‌ڕێوه‌برد، كه‌وابوو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و سیاسی‌یان هه‌یه. ده‌وڵه‌تی تورك له‌گه‌ڵ داعش رێكه‌وتووه، كوردیش داعشی تێك‌شكاند، كه‌چی هه‌ستیاری و نیگه‌رانییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك وه‌به‌رچاو ده‌گیرێت كه له‌گه‌ڵ داعش و هه‌موو جۆره چه‌ته‌یه‌كی تر هاوكارو هاوپشكی كردووه، به‌ڵام خواستی ئازادی و دیموكراتیانه‌ی گه‌لی كورد به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت كه له‌دژی داعش تێكۆشاوهو زیاتر له (10) ده هه‌زار شه‌هیدی هەیە و قورسترین باجی داوه! هه‌رگیز مایه‌ی په‌سه‌ندكردن نابێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست له‌پاڵ بەرخودانی كورد له‌دژی ده‌وڵه‌تی تورك نیشان نه‌درێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته گه‌وره‌ترین بێ ئه‌خلاقی سیاسی، بێ ویژدانی و دووڕووێتی له‌سه‌راپای مێژووی جیهاندا. كورد نه‌ك ته‌نیا له‌سوریا به‌ڵكو له عێراقیش له‌دژی داعش تێكۆشا. لهشەنگال ئێزدییه‌كان دووچاری قڕكردن ده‌هاتن، ئه‌گه‌ر ئێزدییه‌كان لهشەنگال دووچاری قڕكردن بهاتنایه تاوانه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی كێ ده‌بوو؟ له‌ئه‌ستۆی عێراق، (PDK)و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بوو. هه‌ر كه‌سێك رێگری له‌و قڕكردنه نه‌كردایه له‌به‌رده‌م مێژوودا تاوانبار ده‌بوو. گه‌ریلاكانی كورد‌و پاشانیش له‌ڕۆژئاواوه شەڕڤانانی (YPG - YPJ) هاتن و رێگریان لەم قڕكردنه کرد. به‌م شێوه‌یه‌ش بوون به رێگر له‌به‌رده‌م تاوانباربوونی هه‌موو ئه‌وانه‌شی كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قڕكردنهدا بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست بوون. ئه‌گه‌ر كورد داعشی رانهوهستاندایه هیچ كه‌سێك پێی رانه‌ده‌وه‌ستا، سوریا‌و عێراقیشیان داگیر دەکرد، ته‌نانه‌ت توركیاش ده‌بووه وڵاتێك كه داعش تیایدا قه‌ڵه‌مڕه‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌هاوكاری داعشیشیان ده‌كرد. له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا هیچ كه‌سێك نه‌یده‌توانی رێگری له‌داعش بكات، كه‌دواتریش نه‌ده‌توانرا كهمهندگیر بكرێت. هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه‌داعش له‌كۆبانێ كهمهندگیر كرا. ئه‌گه‌ر كۆبانێیان بگرتایه ئه‌وا كه‌س داعشی پێ رانه‌ده‌گیرا. لێره‌وه ئێمه رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئەمریکاو توركیا له‌سه‌ر بابه‌تی پاراستنی سنوور له‌ڕۆژئاوا و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا به رێكه‌وتنێك دانانێین كه‌ئاشتی و ئارامی بهێنێت. به‌پێچه‌وانه‌وه رێكه‌وتنێكه كه‌هه‌نگاو به‌هه‌نگاو رێگه له‌به‌رده‌م داگیركردنی باكوری سوریا‌و له‌ناوبردن و پاكتاوكردنی سیسته‌می دیموكراتیانه‌ی ئه‌وێ ده‌كاته‌وه. ده‌بێت به رێكه‌وتنێكی دابنێین كه‌ملكه‌چی بۆ داسه‌پاندن و هه‌وڵه‌كانی داگیركاری ده‌وڵه‌تی تورك كراوه كه‌هاوكارو هاوپشكی له‌گه‌ڵ داعشی دوژمنی دیموكراتی و ئازادی كردووه. بێگومان له‌لای خۆمانه‌وه چاودێری ده‌كه‌ین، هێزه دیموكراتییه‌كان و گه‌لانیش چاودێری ده‌كه‌ن. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ڵێت داگیری ده‌كه‌م، گومانی تێدا نییه كه‌ده‌بێت هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه، ئێمه‌و هه‌مووان پێكه‌وه له‌به‌رامبه‌ر به‌و داگیركارییه هه‌ڵوێست نیشانبده‌ین و بەرخودانی بكه‌ین. پێویسته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بخرێته ناو زه‌لكاوێكه‌وه و نوقم بكرێت كه نه‌ك ته‌نیا به‌سه‌ر گه‌لی كورده‌وه، به‌ڵكو به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه به‌ڵایه‌كی بێ وێنه‌یه. ده‌رگای چاوپێكه‌وتنمان بۆ هه‌موو كه‌سێك کراوه‌یه ئاماده‌ین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك ببه‌ستین جا ئه‌مه به‌ریتانیا ده‌بێت، یان چین، روسیا‌و ئەمریکا هاوڵاتی: هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیتان له‌لایه‌ن ئەمریکاوە به‌تاوانی تیرۆر تاوانباركران. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مریكا له‌شه‌ڕی دژی داعشدا هاوكاری (YPG) ده‌كات و چه‌كی پێده‌دات، نزیكبوونی (YPG)و ئەمریکا به‌واتای نزیكبوونه‌وه‌ی ئێوه‌ش دێت؟ -جه‌میل بایك: به‌تیرۆریست تاوانباركردن و بڕیاری (WYE) بۆ ده‌ستگیركردنی لێپرسراوانی (PKK)، (KCK) و (HPG) كه سێ پایه‌ی سه‌ره‌كی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی كوردستانه له‌ڕاستیدا ئه‌نجامی سیاسه‌تێكه، كه ئه‌مه‌ش هاوكاریدان به‌ده‌وڵه‌تی تورك له‌شه‌ڕی دژ به ئێمه‌دا ده‌خاته به‌رچاو. ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌ڤاڵانمان له‌به‌رامبه‌ر بهخهڵاتێك، هه‌نگاوی ره‌وایه‌تیدانه به‌و شه‌ڕه قڕێژه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌دژی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی كوردستان و له‌دژی گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. ده‌وڵه‌تی تورك له‌شه‌ڕی دژی گه‌لی كورد دا له‌ئاستی چۆکداداندا بوو له‌جیهاندا ناوی لهزڕاندا بوو. ئەمریکا به‌ده‌ركردنی فه‌رمانێكی له‌و جۆره هاوكاری دا به‌و شه‌ڕه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یكات. ئه‌م هه‌نگاوه ته‌نیا ئه‌و واتایه‌ی هه‌یه. به‌ڵام له‌ولاشه‌وه وه‌كو ئاماژه‌تان پێكرد له رۆژئاوا‌و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ر هێڵی (رێبه‌ر ئاپۆ) تێكۆشانی ئازادی ده‌كه‌ن. راسته؛ چه‌كیان پێ ده‌دات، به‌ڵام ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا ده‌یدات. ئه‌م هێزانه له‌دژی داعش تێكۆشان و هه‌ر ئه‌مان داعشیان دووچاری شكست كرد. له‌م رووه‌وه نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان (YPG - YPJ)و ئەمریکا به‌واتای نزیكبوونه‌وه‌ی ئێمه‌ش نایه‌ت. نه نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره‌و نه ره‌وشێكی وه‌هاش له‌ئارادایه. رۆژانه له‌لێدوانه‌كانیاندا ده‌ڵێن كه‌هاوكاری تێكۆشانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌دژی به‌ناو تیرۆریزم ده‌كه‌ن. هاوكاریشی ده‌كه‌ن، له‌ڕووی سیاسییه‌وه‌و له‌ڕووی مۆڕاڵه‌وه پشتیوانی ده‌كه‌ن، هه‌مووجۆره تەكنۆلۆژی و چه‌كێكی پێده‌ده‌ن. سه‌رجه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هی ئەمریکان. به‌شێكی گه‌وره‌ی تەكنۆلۆژیای شه‌ڕی ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك هی ئەمریکاو (ناتۆ)یه. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتی AKP پروپاگه‌نده بكه‌ن و بڵێن «هه‌ر خۆمان ئه‌وه‌نده كه‌ره‌سته‌ی شه‌ڕ دروست ده‌كه‌ین...هتد» ئه‌مه هیچ لهگهوههرو راستی بابه‌ته‌كه ناگۆڕێت. سەرەکیترین چه‌ك یاخود پارچه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی شه‌ڕی پێده‌كات، له‌ده‌ره‌وه هاورده‌ی ده‌كات، نه‌ك به‌وانه‌ی كه‌خۆی به‌رهه‌میان هێناون. ده‌ڵێت فڕۆكه‌ی سیخوڕیم دروستكردووه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا كامێرا و كامێرای تێرماڵ و به‌شه هه‌ستیاره‌كانی تری هی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ن. سه‌راپای تەكنیكهكهی خۆی له‌ده‌ره‌وه كڕی. له‌مڕووه‌وه ئه‌و شه‌ڕه‌ی 30-40 ساڵه له‌دژی ئێمه ده‌كرێت، لە لایەنێکیەوە شه‌ڕی (ناتۆ)یه. ده‌وڵه‌تی تورك وه‌ك ئه‌ندامێكی (ناتۆ) هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌كی سیاسی و سه‌ربازی له(ناتۆ) وه‌رده‌گرێت و له‌دژی ئێمه به‌كاری ده‌هێنێت. هێشتا ئەمریکاو ئه‌وروپا (PKK) یان له‌لیستی تیرۆر هێشتۆتەوە. بۆچی (PKK) له‌ئه‌وروپا، له‌ئەمریکا یاخود له شوێنێكی تر چالاكییه‌كی هه‌بووه زیانی به گه‌ل گه‌یاندبێت؟ نه‌خێر، ته‌نیاو ته‌نیا بۆ رازی و مهمنونكردنی ده‌وڵه‌تی تورك و هاوبەشەکانی (ناتۆ) (PKK) له‌و لیستی تیرۆره‌دا دەهێڵنەوە. هه‌موو كه‌سیش ئه‌و راستییه ده‌زانێت. سیاسییانی ئه‌وروپا لهدیدارە تایبەتەکاندا ده‌ڵێن: «ئێوه راست ده‌كه‌ن، (PKK) تیرۆریست نییه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان و حكومه‌ته‌كه‌مان به‌هۆكاری سیاسی هه‌ڵوێستێكی وه‌های وه‌رگرتووه«. راستییه‌كه‌شی وه‌هایه. له‌م رووه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان (YPG)و ئەمریکا بریتی نییه له‌په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه‌و ئەمریکا، په‌یوه‌ندییه‌كی وه‌هاش له‌ئارادا نییه. به‌پێچه‌وانه‌وه ئەمریکا به‌سیاسه‌ته‌كانی پشتیوانی و هاوكاری ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كات له‌پێناو قڕكردن و جینۆسایدی گه‌لی كورد شه‌ڕ ده‌كات. هاوكاریدان به‌ده‌وڵه‌تی تورك له‌لایه‌ن ئەمریکاوه، به‌واتای هاوكاریدانه به‌سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ جینۆسایدكردنی كورد. ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌دژی ئێمه ده‌یكات، له راستیدا هێرش و په‌لاماره بۆسه‌ر باكور، باشور، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا. پێویست ناكات كاهین بین تا بزانین ئه‌گه‌ر تێكۆشانی (PKK) نه‌بوایه ده‌وڵه‌تی تورك له‌هه‌موو شوێنێك چۆن سیاسه‌تێكی شه‌ڕانگێزی و هێرشبه‌رانه‌ی له‌دژی كورد پێڕه‌و ده‌كرد، ته‌نانه‌ت بۆ پاكتاوكردنی ئه‌و هێزانه‌شی كه ئه‌مڕۆكه له‌په‌یوه‌ندیدان چۆن رێ و رێبازێكی تاقیده‌كرده‌وه. له‌م رووه‌وه سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا هاوكاریدانه به‌سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ قڕكردنی كورد. په‌یوه‌ندییه‌كانی له رۆژئاوا و باشوری كوردستان هیچ له‌م راستییه ناگۆڕێت. شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی تورك به ئامانجی قڕكردن و له‌ناوبردنی تێكۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی كورد له‌گه‌وره‌ترین پارچه‌ی كوردستاندا‌و له‌و شوێنه‌دا كه‌گه‌لی كورد زیاترین رێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی پێكدێنێت، هاوكات بۆ قڕكردن و له‌ناوبردنی هه‌موو كوردێكه. ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ڕو په‌لامارانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك به‌مشێوه‌یه لێكنه‌درێته‌وه، ئه‌وا به‌واتای خهفڵهتێكی گه‌وره‌ی مێژوویی دێت. په‌یوه‌ندی ئێستای ده‌وڵه‌تی تورك له‌گه‌ڵ پارتی سه‌ره‌نجامی تێكۆشانی (پەکەکە)یه هاوڵاتی: (YPG) بۆ ئەمریکا متمانه‌دارترین هێزێكه له‌سوریا. په‌یوه‌ندی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له‌گه‌ڵ (YPG) رێگه‌ی كرده‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێوه؟ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ یاخود ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئەمریکا په‌سه‌ند ده‌كه‌ن یاخود ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه؟ -جه‌میل بایك: هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كهئەمریکا له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش له‌ئه‌نجامی تێكۆشانی دژی داعش هاته ئاراوه‌و هێشتاش به‌رده‌وامه. بێگومان چه‌مكی ئایدۆلۆژیانه‌ی شۆڕشگێڕانی رۆژئاوا و چه‌مكی ئایدۆلۆژییانه‌ی ئەمریکا یه‌ك نین، به‌ڵام زۆر هێزی تریش له‌به‌رامبه‌ر به‌داعش هاوپەیمانێتییان سازدا. چۆن له‌شه‌ڕی دژ بههیتلهردا گه‌لێك لایه‌نی دژهفكری یه‌كتر هاوبەشی و هاوپەیمانێتییان كرد، له‌تێكۆشانی دژی داعشیشدا دۆخێكی هاوشێوه هاته ئاراوه. ئێمه‌ش له‌دژی داعش تێكۆشاین؛ لهشەنگال، له‌كه‌ركوك، له مه‌خمور. له‌به‌رده‌م هێرشه‌كانی داعش بۆ داگیركردنی هه‌ولێر راوه‌ستاین. له‌مڕووه‌وه سەرەکیترین هێزێك كه له‌عێراق داعشی راوه‌ستان؛ گه‌ریلاكانی (YJA.STAR - HPG) بوون. ئه‌گه‌ر لهشەنگال رێگه بهقڕكردن نه‌درا، به‌سایه‌ی (YJA.STAR - HPG)ه‌وه بوو. لێره‌وه هه‌موو دنیاش ده‌زانێت كه (PKK) له‌دژی داعش تێكۆشاو شه‌ڕی كرد، هه‌موو دنیاش شاهێدی ئه‌و راستییه‌یه. ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان یه‌كێك بوو له‌و هێزانه‌ی كه به‌چالاكترین و به‌كاریگه‌رترین شێوه له‌دژی داعش تێكۆشا. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان پهیوهندییهكیشمان نه‌بووبێت، له‌شه‌ڕی دژی داعشدا وه‌كو به‌شێكی هاوپه‌یمانانمان لێهات. به‌ڵام هه‌ڵوێست و نزیكبوونمان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئەمریکادا نه‌هێنا. په‌یوه‌ندییه‌كی ناڕاسته‌وخۆشمان نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر‌و به‌تایبه‌تیش نوێنه‌رانی جیاجیای وڵاتانی ئه‌وروپا چاوپێكه‌وتن و په‌یوه‌ندیمان بوو. داوایانكرد تێڕوانینمان سه‌باره‌ت به‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بزانن. مه‌یلی ئاشنابوون به‌تێڕوانین و هه‌ڵوێستمان هاته ئاراوه. له‌ئه‌وروپا كورد هه‌یه‌و ده‌زانرێت كه‌هه‌واداری ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی و (رێبه‌ر ئاپۆ)ن و به‌هه‌ڵوێستی كوردانی ئه‌وێش ده‌زانرێت. ئاشكرایه كه لێره‌وه ئه‌وروپاو دنیاش ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی كوردستان ده‌ناسن. دوای شه‌ڕو تێکۆشانی دژ بەداعش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندیمان بوو. له‌گه‌ڵ روسیا په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئەمریکا راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیمان نه‌بوو. ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه له‌دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ لایه‌نێك تكایان لێكردین كهنامهیهك بۆ ئەمریکا بنوسین و ئێمه‌ش نامه‌یه‌كمان بۆ نووسین. له‌و نامه‌یه‌دا به‌ئاشكراو به‌بێ باكێكی سیاسییانه بیر‌و رامانی خۆمان سه‌باره‌ت به‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین خسته‌ڕوو. جگه له‌مه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ترمان نه‌بووه. له‌لایه‌كی تره‌وه په‌یوه‌ندی و پابه‌ندی هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به(رێبه‌ر ئاپۆ)وه ده‌زانرێت، هه‌موو دنیاش ده‌زانێت كه به‌شێك له‌و كادیرانه‌ی كه‌پێشتر له‌نێو ریزه‌كانی ئێمه‌دا بوون له‌گه‌ڵ هاتنه ئارای گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و سوریا چوونه ئه‌وێ و له‌شۆڕشی رۆژئاوادا جێگه‌یان گرت، كههێشتاش له‌ناو ئه‌و شۆڕشه‌دا ئه‌ركی جیاجیا راده‌په‌ڕێنن. چونكه پێشتر به‌هه‌زاران هه‌ڤاڵمان هه‌بوو خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان بوون، شه‌ڕڤان، فه‌رمانده‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوون. له‌گه‌ڵ هاتنه ئارای دۆخی شۆڕش لهسوریاو رۆژئاوای كوردستان داوایان كرد بچنه‌وه پارچه‌كه‌ی خۆیان. ئێمه‌ش به رێزه‌وه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و داوایه‌یان كرد. رازیبووین به‌وه‌ی به‌شێك لهشهڕڤان، كادیر‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له‌ناو رێكخستنهكانماندا ئه‌ركی جیاجیای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان راده‌په‌ڕاند كه‌بچنه رۆژئاوا. له‌پێگه‌یه‌كی وههاداو له‌كاتێكدا شه‌ڕێكی سیاسی و سه‌ربازی وه‌ها هه‌بوو، نه‌مانده‌توانی ئه‌و خواسته‌یان ره‌ت بكه‌ینه‌وه. ئه‌وانه‌ی پێشتر گه‌ریلای (PKK) بوون و له‌ناو ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازدا جێگهیانگرت، ئێستا له‌ڕۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا له‌بواره سه‌ربازی، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ئه‌ركی جیاجیا راده‌په‌ڕێنن كهئەمریکاو ئه‌وروپاو دنیا‌و توركیا‌و هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت. ئه‌مه شتێكی ئاساییه. له‌كاتێكدا له‌ناو ته‌ڤگه‌ره‌كه‌ماندا به‌هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان هه‌بوو له‌به‌رده‌م دۆخێكی وه‌هادا مەحاڵ بوو هه‌موویان له‌لای خۆمان گل ده‌ینه‌وه. راستییه‌كی وه‌هاش له‌ئارادایه. مافدارترین و ره‌واترین شه‌ڕ له‌و دنیایه‌دا ئێمه ده‌یكه‌ین. (رێبه‌ر ئاپۆ) هێشتا به‌ر لهدیلبوونی چه‌ندین جار گوتوێتی: «دۆزێكی زۆر مافدارو ره‌وا به‌ڕێوه ده‌به‌ین و ده‌شتوانین له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك دانیشین». (رێبه‌ر ئاپۆ) هه‌رگیز نه‌یگوت له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته یاخود له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و لایه‌نه دانانیشم. كێ خواستبێتی له‌گه‌ڵی چاوپێكه‌وتنی كردووه‌و باسی دۆزی خۆی بۆ كردووه. تێكۆشانه‌كه‌ی رهواو بێگه‌رده. له‌ئاست شه‌ڕی رزگاری نیشتمانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، شه‌ڕو تێكۆشانی ئێمه خاوێنترین تێكۆشانێكه، تێكۆشانێكی ئازادیخوازییه كه‌كه‌مترین هه‌ڵه‌و چه‌وتی و تاوانی شه‌ڕی هه‌یه. زۆر به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێین. له‌لایه‌نی هێڵی ئایدۆلۆژی و سیاسیشه‌وه لههێڵێكی زۆر راست و دروستداین. له‌م خاڵه‌شدا (رێبه‌ر ئاپۆ) گوتی: «ده‌توانین خۆمان بۆ هه‌موو كه‌سێك باس بكه‌ین»، بۆ موسوڵمان، بۆ كریستیان و بۆ یههودییهكهش. بۆ روسیا، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا، چین، ژاپۆن و بۆ هه‌موو كه‌سێك. (رێبه‌ر ئاپۆ) به‌ر له گه‌له‌كۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و زیندانیكردنی به‌ده‌وڵه‌تی توركی گوت نه‌ك كاربه‌ده‌ستێك به‌ڵكو فهرمانبهرێكتان بنێرن با گفتوگۆ بكه‌ین. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئەمریکا بۆ ئێمه مایه‌ی كێشه نییه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك ره‌ت ناكه‌ینه‌وه. ده‌توانین له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س و هێزێك قسه‌و گفتوگۆ بكه‌ین، بیروبۆچوونی خۆمانیان پێ رابگه‌یه‌نین. تێكۆشانێكی ره‌وا به‌ڕێوه ده‌به‌ین، ده‌توانین هه‌موو كه‌سێكیش له‌م مافداری و رهوایهتییهمان تێبگه‌یه‌نین. كه‌س ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌م تێكۆشانه‌مان بكات. هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك ره‌ت ناكه‌ینه‌وه جا راسته‌وخۆ بێت یاخود ناڕاسته‌وخۆ، ده‌رگای چاوپێكه‌وتنمان بۆ هه‌موو كه‌سێك کراوه‌یه. ئاماده‌ین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك ببه‌ستین جا ئه‌مه به‌ریتانیا ده‌بێت، یان چین، روسیا‌و ئەمریکا. به‌وپێیه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك په‌یوه‌ندیمان به‌ست كه زیاترین شه‌ڕمان له‌دژی كردووه، ده‌توانین له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمه‌كه‌و جیهانیش چاوپێكه‌وتن بكه‌ین. له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی هه‌رێمه‌كه‌ش په‌یوه‌ندیمان هه‌یه. له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكیش چاوپێكه‌وتنمان كردووه. لێره‌وه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئێمه كێشه نییه. كه پێویستی كرد‌و هه‌لومه‌رج ره‌خسا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ده‌بن. به‌شێك له‌كاروباره‌كانی (میت) له‌سه‌ر ئێران لەباشوری كوردستان به‌ڕێوه ده‌برێت هاوڵاتی: پێشبینیتان بۆ ئایندهی سوریا‌و شه‌ڕی دژی تیرۆر له‌هه‌رێمه‌كه چییه؟ ئایا ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش یاخود هاوشێوه‌كانی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌ڕای ئێوه ده‌بێت كورد چی بكه‌ن؟ -جه‌میل بایك: هێشتا سێیەمین جه‌نگی جیهانی كه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌رده‌وامه به‌كۆتایی نه‌گه‌یشتووه‌و له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین درێژه‌ی ده‌بێت. چونكه سازشێك نه‌هاتۆته ئاراوه كه راوه‌ستانی شه‌ڕو ئاواكردنی هاوسه‌نگی ده‌سته‌به‌ر بكات. دیاره شه‌ڕ ماوه‌یه‌كی تریش به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌گه‌ر بێتوو چاوه‌ڕێی كورتهێنان و زوو ته‌واوبوونی شه‌ڕ بكرێت و به‌وپێیه كاربكرێت ئه‌وه جگه لەههڵخهڵهتان و چه‌واشه‌بوون هیچی تر ناهێنێت، بۆ كوردیش ده‌شێت له‌ده‌ستدانی دەسکەوت و سه‌نگه‌ر له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌بێت كوردان بهپێشدیدهیی درێژه‌كێشانی شه‌ڕ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا په‌یوه‌ندی و سیاسه‌تی خۆیان رێكبخه‌ن. سه‌رجه‌م سیاسه‌تی شه‌ڕو تەواوی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌دژی كوردانه. ده‌وڵه‌تی تورك له‌هه‌وڵدا ده‌بێت بۆ رێگریكردن له‌به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر ده‌ستكه‌وتێك له‌لایه‌ن كورده‌وه لهسێیەمین جه‌نگی جیهانیداو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو رێگه‌یه‌ك ده‌گرێته به‌رو په‌نا بۆ هه‌موو جۆره گێره‌شێوێنییه‌ك ده‌بات. پێویسته كوردان زۆر ئاگاداری ئه‌م راستییه بن. لهواقیعیهتی رۆژهه‌ڵاتی ناویندا داعش و رێكخراوی هاوشێوه‌ی ده‌ستبه‌جێ له‌ناو ناچن و پاكتاونابن. كێشه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و كلتوورییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه ده‌بنه مایه‌ی دروستبوونی داعش و هاوشێوه‌كانی. به‌تایبه‌تیش په‌یوه‌ندییه‌كانی هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و داروده‌سته‌كانیان له‌ناوچه‌كه‌دا كه‌شیاوی راستینه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین نییه‌و ته‌نیا ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن و ئه‌و پێگه سیاسی و هاوسه‌نگییانه‌ی دروستی ده‌كه‌ن، هه‌میشه كاردانه‌وه‌ی توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ندێك لایه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌هێنن. گرووپه چه‌ته‌كانی داعش و ئهلنوسراش كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن و دەیقۆزنەوە. هه‌ر بۆیه پێویسته سیسته‌مێكی دیموكراتییانه‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و كلتووری بونیادبنرێت كه رێگری له‌دروستبوونی رێكخراوی داعش و هاوشێوه‌كانی بكات. ئه‌گه‌ر سیسته‌مێكی به‌وشێوه‌یه سه‌ركه‌وتووانه بونیاد بنرێت، ئه‌وكاته ده‌كرێت ده‌ركه‌وتنی رێكخراوی دژه مرۆییانه‌ی وه‌ك داعش و ئه‌لنوسرا تهگهرهبكرێت و رێگه به‌خراپ قۆستنەوەی پرسی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و كلتووری بكرێت. ئه‌گه‌رنا ئه‌و جۆره رێكخراوانه درێژه‌یان ده‌بێت. هێشتاش داعش له‌سوریا هه‌یه. له‌و سه‌رده‌مه‌شدا كه (حافز ئه‌سه‌د) تیایدا له لوتكه‌ی هێزی خۆیدا بوو، به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی باشوری سوریادا نه‌بوو. ئه‌و به‌شه‌ی سوریا ئۆپۆزسیۆنی رژێم بوون. پێویسته ئه‌و راستییه له‌یاد نه‌كرێت. ئه‌و پرسه‌یان بۆ ئاڵۆزی نێوان سوریا‌و عێراق ده‌گه‌ڕانده‌وه، به‌وهۆكاره‌ی هۆزه‌كانی ئه‌و ناوچانه سوننی بوون ده‌گوترا كه له‌لایه‌ن (سه‌ددام)ه‌وه هاوكاری و پشتیوانی ده‌كرێن و كێشه‌كه به‌و شێوه‌یه روون ده‌كرایه‌وه. به‌ڵام دۆخه‌كه له‌مه به‌ولاتر بوو، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بوو بۆ (سه‌ددام) بگه‌ڕێندرێته‌وه، یاخود بۆ ئاڵۆزی و پشێووی نێوان عێراق و سوریا. ئێستاكه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی سوریا‌و عێراقدا په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ڵام هێشتاش له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا داعش ده‌ژی و به‌جێ بووه. باشووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا‌و ناوچه‌كانی هاوسنووری له‌عێراق ئه‌و شوێنانه‌ن كه داعش زه‌مینه‌ی خۆی تیادا به‌دی كردووه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك زه‌مینه به‌هه‌بوونی ئه‌وجۆره رێكخستنانه ده‌دات. یه‌كێك له‌هۆكاری كێشه‌كانی نێوان ئەمریکاو توركیا میسره. هه‌بوونی ئیخوان موسلمین له‌میسر بوێری به رێكخراو‌و ده‌سته‌و تاقمه‌كانی وه‌ك داعش لهسوریاو هانی ده‌دان. هه‌ربۆیه ئەمریکا له میسر پشتیوانی له كوده‌تایه‌ك كرد. لێره‌شه‌وه دیارده‌بێت كه بۆ رێگریكردن له‌سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و جۆره جوڵانه‌وانه پێویسته زه‌مینه‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كه‌ی بێكاریگه‌ر بكرێت. حاڵی حاز سه‌راپای قسه‌و لێدوانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی AKP و به‌تایبه‌تیش تەیب ئەردۆغان رێكخراوی وه‌كو داعش به‌رهه‌م ده‌هێنێت، قسه‌كانیان ره‌وایه‌تی بۆ ئایدۆلۆژی و سیاسه‌تیان فه‌راهه‌م ده‌كات و نرخاندنهكانیشیان ره‌وایه‌تی دروستبوون و كرده‌كانیان ده‌دات. ئه‌گه‌ر قسه، گوته‌و نرخاندنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌نوكه‌ی وڵاتێكی وه‌كو توركیا زه‌مینه به‌داعش و هاوشێوه‌كانی ده‌دات، كه‌وابوو پێویسته بگوترێت داعش و هاوشێوه‌كانیان درێژه‌یان ده‌بێت. واتا ئه‌گه‌ر پرسیاری هه‌بوونی ئه‌گه‌ری سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كه‌ن؛ داعش هێشتا ته‌واو نه‌بووه، هه‌بوونی سنوورداركراوه به‌ڵام بۆ به‌ته‌واوی له‌ناوچوونی پێویست به رێوشوێنی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و كلتوورییه. ئه‌وه‌ش به بونیادنانی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی دیموكرات و به‌دیموكراتیزه‌كردنی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌بێت، چونكه وڵاتی دیموكرات رێگه‌و ده‌رفه‌ت به‌و جۆره رێكخراوانه نادات بابه‌تی جیاجیا بقۆزنەوەو بەکاری بێنن. به‌ڕای ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا هه‌م شه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌م رێكخراوی وه‌كو داعش بوونیان ده‌بێت. ده‌بێت كوردیش بۆ ئه‌مه ئاماده‌بێت. له‌م بواره‌شدا گرنگترین شت یه‌كێتی كوردانه، كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان كوردانه بۆ نزمترین ئاست. داعش هێرشی كرد، هێنده‌ی نه‌ما هه‌ولێرو كه‌ركوك بگرن. وەک ده‌زانرێت لهشەنگال چی هاته ئاراوه. سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی پارچه پارچه‌یی له‌ناو پارته سیاسییه‌كانیشدا، به‌ڵام كوردان له‌به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌دا به‌گیان و هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش جوڵانه‌وه‌و زه‌مینه‌ی شكاندنی ئه‌و هێرشانه‌یان ره‌خساند. چونكه له‌و قۆناغه‌دا ئه‌و كوردانه‌ی تێڕوانینی جیاوازیشیان هه‌بوو هاوكاری گه‌ریلایان كرد. گه‌ریلاش به‌و مۆڕاڵه‌ی وه‌ریگرت لەبەرزترین ئاستدا شه‌ڕی له‌دژی داعش كرد، شه‌ڕێكی به‌كاریگه‌ری كرد. هه‌ربۆیه له‌كاتێكدا كه له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا هێشتا شه‌ڕ درێژه‌ی هه‌یه‌و رێكخراوی وه‌كو داعش و ئه‌لنوسرا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامن، پێوسته كوردانیش ره‌چاوی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خۆیان بكه‌ن. له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌كه‌ونه شه‌ڕو پێكدادانه‌وه، كێشه‌كانیان له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی میانتر چاره‌سه‌ر بكه‌ن. بێگومان ئه‌گه‌ر كۆنگره‌ی نیشتمانی - نه‌ته‌وه‌یی، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت، هه‌ڵبژارده‌یه‌كی شیاوه، كه پێویسته به‌هه‌ر باجێك بێت كاری بۆبكرێت و داكۆكی له‌سه‌ربكرێت. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه نه‌مانتوانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی- نیشتمانی ئه‌نجام بده‌ین و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییمان پێ بونیاد نه‌نرا، نابێت ده‌ستبه‌رداری بابه‌تی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان كوردان ببین، پێویسته باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان بڕه‌خسێنین. بۆ ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی پێویسته له‌سه‌ر راگه‌یاندن، روناكبیران، نوسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و رۆڵی گرنگ له‌م بواره‌دا بگێڕن. له‌ئێراق مه‌ترسی به‌رده‌وامه، بارزانی له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا له لێدوانێكدا باسی له‌به‌هێزبوونی داعش كرد له‌عێراق. كه‌سانی تریش هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه لێدوانیاندا. له رۆژئاوای كوردستان و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا هێشتاش خانه‌ی نهێنی داعش هه‌ن و له‌به‌رامبه‌ریاندا شه‌ڕو تێكۆشان به‌رده‌وامه. په‌لاماره‌كانی سه‌ر كه‌ركوك درێژه‌یان هه‌یه. له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م راستیانه‌دا له باشوری كوردستان و به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی نێوان كه‌ركوك – شەنگال كه به هه‌رێمی ناوین ناوزه‌دی ده‌كه‌ین پێویسته كورد زۆر وریابێت. داعش به قۆستنه‌وه‌ی هه‌ل و به‌هاندان و دنه‌دانی له‌لایه‌ن هێزی تره‌وه ده‌شێت هه‌وڵی خۆقایمكردن و باڵادهستكردن بدات له‌و هه‌رێمانه‌دا كه به‌هه‌رێمی جێناكۆك ناوده‌برێن. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌وڵه‌تی تورك ده‌خوازێت له كه‌ركوك و له‌چه‌ند شوێنێكی تری كوردستان ده‌سه‌ڵاتدار بێت. له‌به‌عشیقه هێزی هه‌یه، ده‌یه‌وێت له ته‌له‌عفه‌ریش خۆی به‌هێزو كاریگه‌ر بكات. كاتێك هه‌موو ئه‌مانه ده‌خرێنه به‌ر سه‌رنجه‌وه، پێوسته كورد به‌بێ رێگه‌دان به‌هیچ سستییه‌ك له‌رووی سیاسییه‌وه خۆی به‌هێز بكات و له‌ڕووی سه‌ربازیشه‌وه خۆی بۆ را‌گرتن و تێكشكاندنی هه‌موو جۆره هێرشێك ئاماده بكات. كارێكی راست نیە رووداوێك كه‌ئێمه نهمانكردبێت بخرێته ئه‌ستۆی ئێمه‌و په‌نابه‌ران له كه‌مپی مه‌خموور كه‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و رووداوه‌وه نییه، به‌ڕاستیش كارێكی ئه‌خلاقی نییه. هاوڵاتی: به‌ڕای ئێوه ده‌شێت چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌باكوری سوریا چۆن بێت؟ كامه رێ و رێباز بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵده‌بژێرن؟ -جه‌میل بایك: ئێمه له سوریا نه‌ك ته‌نیا پرسی كورد به‌ڵكو لایه‌نگری چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو پرسێكی تری كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتووری و سیاسین له‌سه‌ر بناغه‌ی دیموكراتیزه‌بوونی سوریا. له‌وبڕوایه‌شداین كه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (خۆسه‌ری) باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌بێتە بناخه‌ی دیموكراتیزه‌بوونی سوریا. له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا مەحاڵه كێشه‌كان بهزیهنییهتی ده‌وڵه‌تگه‌را چاره‌سه‌ر بكرێن. خۆی له‌خۆیدا زیهنییه‌ت و چه‌مكی ده‌وڵه‌تگه‌را یاخود چه‌مكی دەوڵەت- نەتەوە چاوگی كێشه‌كانه. چه‌مكی دەوڵەت- نەتەوە ئەتنیک و ناسنامه ئاینییه جیاوازه‌كان سه‌ركوت ده‌كات یاخود به گوشار‌و زوڵم قڕكردنیان به‌سه‌ردا په‌یڕه‌و ده‌كات. ئه‌مه‌ش كێشه‌كان زیاتر ده‌كات، كێشه‌ی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی زیاد ده‌كات، هه‌ریه‌كێك له‌وانه ئه‌و كێشانه‌ن كه زیهنییه‌تی نادیموكراتیانه خوڵقاندوونی. له‌وڵاتێكی دیموكراتیانه‌دا ئەتنیک و كۆمه‌ڵه‌ی ئایینی جیاواز ده‌توانێت به‌ناسنامه و كلتووری خۆیه‌وه به‌ئازادی بژی. ته‌نیاو ته‌نیا با هه‌ڵگری زیهنییه‌تی دیموكراتیانه بن. هه‌ڵگری هه‌ستی فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌سه‌ر یه‌كی تریان نه‌بێت. هیچ ناسنامه‌یه‌ك هه‌وڵی له‌ناوبردنی ناسنامه‌یه‌كی تر نه‌دات، هه‌وڵ نه‌دات كه‌سی تر بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه، هیچ باوه‌ڕییه‌ك هه‌وڵنه‌دات باڵاده‌ستی به‌سه‌ر باوه‌ڕییه‌كی تردا بكات، ژنیش له‌كۆمه‌ڵگه‌دا به‌ئازادی بژی. بۆیه له‌و بڕوایه‌داین چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كان لهدیموكراتیزهبووندایه. خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ناسنامه‌و كلتووره جیاوازه‌كانیش پارچه‌یه‌كن لهدیموكراتیزهبوون و ته‌نانه‌ت به‌هێزكردنی بناغه‌ی دیموكراتیزهبوونن. خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد، سوریا پارچه ناكات، خۆبه‌ڕێوه‌بردنی ناسنامه جیاوازه‌كان سوریا پارچه ناكات، به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌كێتییه‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌كات. ژیانی كۆمه‌ڵانی باوه‌ڕییه جیاوازه‌كان به‌تایبه‌تمه‌ندی و خاسیه‌ته‌كانی خۆیانه‌وه‌و به‌باوه‌ڕی خۆیانه‌وه، كۆمه‌ڵگه پارچه ناكات. ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك رێز له‌وی تر بگرێت، هه‌ستی پێبكات، ئامانجی خۆ زاڵكردن نه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌وی تردا، ئه‌وا وڵات دیموكراتیزه ده‌بێت، ئه‌و وڵاته له‌ناو یه‌كێتیدا ده‌بێت و له‌هه‌موو بوارێكدا؛ ئابوری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و بواره‌كانی تریشدا به‌هێز ده‌بێت. ئێمه چاره‌سه‌ری له‌م خاڵه‌دا ده‌بینین. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پێویسته له‌سوریادا ده‌ستوورێكی دیموكراتیانه هه‌بێت كه سه‌رجه‌م توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ری رێك بن. حاڵی حازر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی ده‌وڵه‌ت هه‌یه، پێویسته ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتیانه خۆی بگۆڕێت، له چوارچێوه‌ی ده‌ستوورێكی دیموكراتیانه‌دا له دیموكراتیزه‌بوونی سوریادا رۆڵ بگێڕن. له‌و بڕوایه‌داین كه كورد له‌رۆژئاوای كوردستان و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی تر ده‌توانن له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا دابنیشن و چاوپێكه‌وتن بكه‌ن، له‌ناو یه‌كێتی سوریادا گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ری به رێگه‌ی راست ده‌زانین. پشتیوانی له‌هه‌موو هه‌وڵێكی له‌وجۆره ده‌كه‌ین جا ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه بێت، یاخود كورد یان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریاوه بێت. چونكه له كۆتا خاڵدا پێویسته له‌ناو چوارچێوەی یه‌كێتی سوریادا چاره‌سه‌ری به‌دی بكرێت و یه‌كێتی سوریا به بناغه وه‌ربگیردرێت. به‌ڵام یه‌كێتی سوریاش به‌په‌سه‌ندكردنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد فه‌راهه‌م ده‌بێت كه‌تیایدا كورد به‌ناسنامه‌و كلتووری خۆیه‌وه ده‌ژی. هیچ هه‌ڵوێستێكی پێشوو كۆن كه‌ده‌ڵێن وه‌كو جاران كورد ده‌خه‌مه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆم، به‌چه‌مكی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه ده‌جوڵێمه‌وه، ئه‌مانه هیچ سودێكی بۆ كه‌س نابێت، هاوكات یه‌كێتی سوریا دروستناكات و زیانی زۆر جددی پێده‌گه‌یه‌نێت. پێویستە ده‌سه‌ڵاتی ئێستای سوریا ده‌رك به‌م راستییه بكات كه له‌ماوه‌ی (8) ساڵی رابردوودا ئاوێكی زۆر به‌ژێر پرده‌كه‌دا گوزه‌ری، سوریا سه‌راوبن بوو و كێشه‌ی سه‌ختی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری هاتنه ئاراوه. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌مانه‌ش نابێت پێداگری له‌سه‌ر سیستەم و شێوازی كۆن بكرێت. پێویست به‌هه‌ڵوێستێكی تازه‌یه، هه‌ڵوێستێكی میانڕەو. هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵوێستی ئه‌لنوسرا یاخود هیچ هێزێكی تر كه سوریایه‌كی به‌دڵی خۆی ده‌وێت هه‌رگیز په‌سه‌ند نابێت. له‌سوریا هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت خۆی رێكبخات، به‌باوه‌ڕی و كلتووری خۆی بژی، به‌ڵام ناتوانێت به‌سه‌ر كه‌سی تری‌دا بسه‌پێنێت، ناتوانێت بهزیهنیهت و رێكخستنێكهوه بجوڵێته‌وه كه باوه‌ڕی خۆی به‌سه‌ر یه‌كی تردا بسه‌پێنێت. هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ی وه‌كو ئهلنوسراوو ئیخوان موسلمین هه‌ڵگری چه‌مكی سه‌پاندنی هه‌ڵوێست و باوه‌ڕی خۆیانن به‌سه‌ر كه‌سانی تردا مەحاڵه په‌سه‌ند بكرێن. له‌ناو دیموكراتیزهبووندا هه‌موو جۆره ناسنامه، كلتور‌و باوه‌ڕییه‌ك ده‌توانێت ئازادانه بژی. پێویسته رژێمی ئێستای سوریا له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌نگاو بنێت. به‌ڵام له‌هه‌نگاوی دیموكراتیزه‌بوون ده‌ترسێت. واده‌زانن كه ئه‌گه‌ر هه‌نگاو بنێن هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه یان شتی تر دێته كایه‌وه، پێویسته ده‌ست لهوبیركردنهوانه بەردەن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه له‌وبڕوایه‌داین ئه‌گه‌ر رژێمی ئێستای سوریا هه‌نگاوی دیموكراتیانه بهاوێژێت و هه‌ڵوێستی ئه‌رێنیانه نیشان بدات، ئه‌وا نه‌ك پێگه‌ی لاواز ده‌بێت به‌ڵكو ده‌ستیشی به‌هێز ده‌بێت و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وانه لاواز ده‌بن کەشهڕی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. ئێمه لایه‌نگری دانوستان و رێککەوتنین بۆ چاره‌سه‌ری و ئه‌مه ده‌خوازین، به‌ڵام ده‌بێت دیموكراتیزه‌بوون هه‌بێت، به‌تایبه‌تیش ده‌بێت دیموكراسی خۆجێیی جێبه‌جێ بكرێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێویسته كوردان به‌ناسنامه‌و كلتووری خۆیانه‌وه ببن بهخۆبهڕێوهبهر. خۆبهڕێوهبهربوونی باكوری سوریا‌و هه‌بوونی چه‌ند هه‌رێمێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له‌سوریا، سوریا لاواز ناكات. سوریایه‌ك كه له‌كۆمه‌ڵێك هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رو دیموكراسی خۆجێیی پێكهاتبێت ده‌توانێت سه‌رجه‌م برینه‌كانی ساڕێژبكات، زۆر به‌هێزتر له‌جاران له‌دۆخی قه‌یراناوی ئێستاكه خۆی رزگار بكات. ئه‌گه‌ر وه‌ها بێت و هه‌ڵوێستی دیموكراتییانه نیشانبدات ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ر بهتوركیاش پێگه‌ی به‌هێز ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ر بهئەمریکا، له‌به‌رامبه‌ر به روسیا و له‌به‌رامبه‌ر به‌ئیسرائیلیش پێگه‌ی به‌هێز ده‌بێت. هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر وڵاتێكی دیموكراتی نابێت. ئه‌و شوێنانه‌ی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان تیایدا كاریگه‌رییان هه‌یه، وڵاتانی نادیموكراتن. به‌ڵام له‌و وڵاتانه‌دا كه تیایدا گه‌ل و كۆمه‌ڵگه رێكخراون و دیموكراتیزه‌بوون تیایدا گه‌شه‌ی سه‌ندووه، مەحاڵه هیچ هێزێكی تر بتوانێت وه‌كو ده‌یه‌وێت ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ببات یاخود ئاراسته‌ی بکات، مەحاڵه جگه له‌داواكانی گه‌ل و كۆمه‌ڵگه هیچ شتێكی تری به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت. هه‌ربۆیه رژێمی سوریا ئه‌گه‌ر بێزاره له‌سه‌پاندن و گوشاره ده‌ره‌كییه‌كان و ده‌یه‌وێت خۆی رزگار بكات لێیان، ئه‌وا تاكه رێگه‌یه‌ك كه له‌به‌رده‌میدایه دیموكراتیزه‌بوونی سوریایه. ده‌وڵه‌تی تورك تاكه هێزی داگیركه‌ره له‌سوریا. به‌ڵێ؛ روسیا، ئەمریکاو ئێرانیش له‌ئاستێكی به‌رچاودا درێژه به‌هه‌بوونی خۆیان ده‌ده‌ن له‌سوریادا، به‌ڵام تاكه هێزێك كه له‌پێگه‌ی داگیركهردایه ده‌وڵه‌تی توركه. هێزه‌كانی تر له‌ئاستی جیاجیادا كاریگه‌رییان هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك راسته‌وخۆ له‌پێگه‌ی داگیركه‌ردا نین. له رووی سیاسییه‌وه و به‌شێوه‌ی جیاجیا له‌سوریادا خۆیان به‌كاریگه‌ر كردووه. گومانی تێدا نییه كه ده‌بێت سوریاش وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ به ئیراده‌ی سیاسی خۆی بگات و هیچ كاریگه‌رییه‌كی ده‌ره‌كی ئاراسته به‌ئیراده‌ی سیاسی سوریا نه‌دات، به‌ڵام بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویست بهدیموكراتیزهبوونی سوریایه. سوریایه‌كی دیموكرات ده‌توانێت خۆی له‌هه‌موو كاریگه‌رییه‌كی ده‌ره‌كی بپارێزێت. چاره‌سه‌ری پرسی كوردیش له‌چوارچێوه‌ی ئامانجی دیموكراتیزه‌كردنی سوریاداو به‌دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سوریادا هه‌ڵده‌بژێرین و پشتیوانی له رێگه‌چاره‌یه‌كی به‌مشێوه‌یه ده‌كه‌ین. پێویسته هه‌موو كه‌سێك له‌م بواره‌دا ناوگیرو نابێنكار بێت، پشتیوانی لهچارهسهرییهكی ناوخۆی سوریا بكات. روسیا، ئەمریکاو ئێرانیش له‌ئاستێكی به‌رچاودا درێژه به‌هه‌بوونی خۆیان ده‌ده‌ن له‌سوریادا به‌ڵام تاكه هێزێك كه له‌پێگه‌ی داگیركهردایه ده‌وڵه‌تی توركه هاوڵاتی: له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ندێك له ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێكخستنهكانتان له‌لایه‌ن توركیاوه كرانه ئامانج، بۆ نموونه (سه‌رحه‌د وارتۆ) و (دیار غه‌ریب)... ئێوه‌ش راتانگه‌یاند كه تۆڵه ده‌سێننه‌وه. پاشان له 26ی ته‌مموزدا له‌هه‌ولێر كارمه‌ندێكی كۆنسوڵخانه‌ی تورك كوژرا. بۆ ئه‌مه‌ش ئێوه تاوانبار ده‌كرێن. په‌یوه‌ندیتان پێیه‌وه هه‌یه؟ -جه‌میل بایك: پێشتریش رامانگه‌یاندبوو كه په‌یوه‌ندیمان به‌و روداوه‌وه نییه. فه‌رماندارێتی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی (HPG) ده‌ستنیشانی كرد كهئهنجامدهرانی ئه‌و رووداوه گه‌نجانی نیشتمانپه‌روه‌رن. ئه‌وه‌نده‌ی له راگهیاندنهكانیشدا به‌دیكرا، كۆمه‌ڵێك گه‌نجی نیشتمانپه‌روه‌ر ئه‌و چالاكییه‌یان ئه‌نجامداوه. چالاكییه‌ك نییه كه ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان رێكیخستبێت و جێبه‌جێی كردبێت. بێگومان هه‌ڤاڵان (دیار غه‌ریب، سه‌رحه‌د وارتۆ، سینانی سور، ناودار سینه‌گر، سه‌رحه‌د شه‌فه‌ق) له‌به‌رواری جیاجیادا به‌هێرشی ئاسمانی قهتڵكران. ئاشكرایه كه ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌مان له‌ئه‌نجامی ئه‌و زانیارییانه‌ی خائینان به (میت)یان داوه شه‌هیدكران. هه‌ڵبه‌ت ئێمه له‌سه‌ر بكه‌ر، جێگر‌و به‌رپرسیارانی ئه‌و كرده‌یه راده‌وه‌ستین و كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. حه‌تمه‌ن هه‌ركه‌سێكمان بۆ ده‌ستنیشان ببێت كهجێگهیان له‌م كۆمهڵكوژییانهدا گرتووه كاری پێویستیان لەبەرامبەر ده‌كه‌ین. چونكه ئه‌مه كارێكی دوژمنانهیهو هێشتاش لێكۆڵینه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامن. به‌ڵام په‌یوه‌ندیمان به‌و روداوه‌ی هه‌ولێره‌وه نییه. زۆر باش ده‌زانین كه كۆنسوڵخانه‌ی تورك له‌هه‌ولێر كراوه به‌باره‌گای (میت). خودی ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كانی (میت) دانیان به‌م راستییه‌دا ناوه. دوای رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر ئاشكرابوو كهكهسه كوژراوه‌كه كارمه‌ندێكی كۆنسوڵخانه‌كه نییه، به‌ڵكو سیخوڕێكه له‌سه‌ر ئێران كاری ده‌كرد. ده‌شزانرێت كه به‌شێك له‌كاروباره‌كانی (میت) له‌سه‌ر ئێران لەباشوری كوردستان به‌ڕێوه ده‌برێت. به‌و هۆكاره‌ی كه‌سه كوژراوه‌كه (میت) بوو كه‌سانێك هه‌وڵیاندا رووداوه‌كه به‌ئێمه‌وه ببه‌ستنه‌وه. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ئێمه گوتمان هه‌ڤاڵانمان به‌هاوبه‌شی نێوان خائینان و (میت) قهتڵكراون ده‌ستبه‌جێ ئه‌و رووداوه هاته ئاراوه‌و كاتێك ئاشكراش بوو كه‌ئه‌و كه‌سه‌ی له رووداوه‌كه‌دا كوژراوه ئه‌ندامی (میت)ه، وه‌كو رووداوێكی په‌یوه‌نددار به‌ئێمه لێكدرایه‌وه، كهلێكدانهوهیهكی به‌و جۆره ئاساییه. چونكه ده‌وڵه‌تی تورك له‌دژی ئێمه شه‌ڕ ده‌كات، ئێمه‌ش له‌دژی ده‌وڵه‌تی تورك به‌هه‌مان شێوه. كاتێك چالاكییه‌كیش له‌دژی ده‌وڵه‌تی تورك بكرێت، یه‌كه‌م شت به ئه‌قڵدا دێت ئێمه‌ین. دوای روونبوونه‌وه‌ی زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه، هه‌ڤاڵانمان رایانگه‌یاند كه جێگه‌مان له‌و چالاكییه‌دا نه‌گرتووه. ئه‌گه‌ر له چالاكییه‌كدا جێگه‌مان گرتبێت ئه‌وا هه‌میشه په‌سه‌ندمان كردووه و خاوه‌نداریمان لێكردووه. چونكه ده‌وڵه‌تی تورك له شه‌ڕدایه له‌دژی ئێمه. هه‌ر كه‌سێك له‌دژی ئێمه له‌ناو شه‌ڕدا جێگه‌ی گرتبێت، تاوانی ئه‌نجامدابێت و به‌شێكی شه‌ڕه‌كه بێت ئه‌وا ئاساییه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بكرێته ئامانج. جێگه‌ی سه‌رنجه كه ماوه‌یه‌كی كورت دوای لێدوانه‌كه‌ی ئێمه ئه‌و چالاكییه ئه‌نجامدرا. ئه‌وجۆره چالاكییانه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌نجام نادرێن. حه‌تمه‌ن چه‌ند مانگێك ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت. ئه‌و شوێنه‌ش كهچالاكییهكهی تیادا ئه‌نجامدرا به‌شوێنێكی نزیك لهكۆنسوڵخانهی تورك و شوێنێكی پارێزراو داده‌نرێت، كههێزهكانی ئاسایشی (PDK)شی لێیه. هه‌ربۆیه دیاره ئاماده‌كاری كراوه‌و به‌و شێوه‌یه ئه‌نجامدراوه. به‌ڵام (PDK) ئه‌م روداوه‌ی به هه‌ل زانی و جێگه‌ی داخه كه كارێكی باشی نه‌كرد. ماوه‌یه‌كی درێژبوو تهنگهزارییان له‌مه‌ڕ کامپی ئاوارەکان لە مه‌خمور هه‌بوو، ئه‌و تهنگهزارییانهشیان ده‌هاته گوێی ئێمه. له‌نێوان كه‌مپی مهخمورو (PDK) كێشه هه‌بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه‌ش (PDK) ده‌ستبه‌جێ گوتی ئه‌نجامده‌رانی رووداوه‌كه هاتوچۆی کامپی مه‌خموریان كردووه‌و مه‌خموریان گه‌مارۆدا. كه ئه‌مه به‌كارێكی راست و به‌جێ نازانین. رووداوێك كه‌ئێمه نهمانكردبێت و لهئهستۆمان نه‌گرتبێت، بخرێته ئه‌ستۆی ئێمه‌و ئه‌ستۆی په‌نابه‌ران له كه‌مپی مه‌خموور كه‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و رووداوه‌وه نییه، به‌ڕاستیش كارێكی ئه‌خلاقی نییه. به‌ملیۆنان هه‌وادارمان هه‌یه له‌ناو كورداندا، ئه‌گه‌ر گه‌نجانی كورد ئه‌و چالاكییه‌یان كردبێت واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه‌ئێمه كردوومانه. ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه‌نده دوژمنایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر به‌كورد ده‌كات كه ئاساییه كورد پڕ له‌رق و كین بن له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی تورك و بخوازێت كارێكی له‌به‌رامبه‌ردا بكات. هاوڵاتی: كه‌ی ئاماده ده‌بن ده‌ست له چه‌ك هه‌ڵگرن؟ -جه‌میل بایك: كێشه ده‌ست له چه‌كهه‌ڵگرتنی ئێمه نییه، كێشه نه‌بوونی دیموكراتیزهبوونه لهتوركیاو چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی كورده. پێویسته لەو روانگەیەوە خوێندنه‌وه بۆ كێشه‌كه بكرێت. ئاشكرایه كه ئێمه بۆچی هانامان بۆ چه‌ك بردووه. به‌وهۆكاره‌ی دان به‌هه‌بوونی كورد دانه‌ده‌نرا و هه‌وڵده‌درا بهگوشارێكی سه‌خت ئیراده‌ی بشكێندرێت و له‌نێو ببردرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌هێزی سوپا، پۆلیس و یاسا ده‌كرا ناچاربووین روو له‌تێکۆشان و بەرخودانی چه‌كداری بكه‌ین. ئه‌وه‌ی بوو به‌هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی تێكۆشانی چه‌كداریمان، سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه. ده‌وڵه‌تی تورك جگه له‌مه هیچ ده‌رفه‌تێكی تری تێكۆشانی نه‌هێشته‌وه‌و نایهێڵێته‌وه. ده‌وڵه‌تی تورك ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی خۆی و سه‌رجه‌م سیاسه‌تی ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتووری و هه‌موو جۆره سیاسه‌تێكی سپۆرتیفی خۆی له‌سه‌ر ئەنجامدانی قڕكردنی گه‌لی كورد بونیادناوه. كه‌ی واز له ستراتیژی له‌ناوبردنی كورد بهێنرێت، دان به‌هه‌بوونی كورددا بنرێت، توركیا ببێت به‌وڵاتێكی دیموكراتیانه، هه‌بوون و زمان، كلتوور‌و ناسنامه‌ی كورد به‌ده‌ستوور گه‌ره‌نتی بكرێت، ده‌شێت ئه‌وكاته ده‌ست لهچهكههڵگرتن بێته رۆژه‌وه. ئه‌گه‌رنا تا له‌توركیا دیموكراتیزه‌بوون نه‌بێت، جۆره مۆدێلێكی مایه‌ی په‌سه‌ندو شیاو بۆ چارەسەرکردنی پرسی كورد نه‌یه‌ته ئاراوه ده‌ستبه‌ردانمان له‌چه‌ك جێگای باس نییه. ده‌وڵه‌تی تورك ئێستاكه‌ش ده‌ڵێت له‌ناویان ده‌به‌م. دان به‌هه‌بوونی كورددا نانێت، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێت پرسێك نییه به‌ناوی پرسی كورده‌وه‌و پرسی كورد په‌سه‌ندناكات و ده‌ڵێت كێشه‌ی (PKK) هه‌یه. ئه‌مڕۆكه ده‌ڵێن ده‌بێت (HDP) خۆی له (PKK) جیابكاته‌وه و له‌دژی (PKK) هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، هه‌وڵده‌ده‌ن سیاسه‌تێكی وه‌های شه‌ڕی تایبه‌ت پێڕهوبكهن و (HDP) بخه‌نه ژێر گوشار‌و فشاره‌وه. ئه‌گه‌ر ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی كوردستان پاكتاوبكرێت ئه‌وا به (HDP)ش ده‌ڵێن كه‌سیاسه‌تی ناسنامه‌خوازی ده‌كه‌یت و سیاسه‌تی ناسنامهخوازیش تاوانه، پارچهگهرییهو چۆن هێرش و په‌لاماری (PKK)و گه‌ریلا ده‌ده‌ن، به‌هه‌مان شێوه په‌لاماری (HDP)ش ده‌ده‌ن. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌چاوی هیچ جۆره پێوه‌رێكی دیموكراتیانه یاخود هیچ جۆره گوته‌و قسه‌یه‌كی جیهان ناكه‌ن. چونكه داننان به‌ناسنامه‌ی كورددا نییه‌و ده‌یانه‌وێت كوردستان بكه‌ن به‌بوارو گۆڕه‌پانی پەلهاوێشتنی به‌نه‌ته‌وه‌بوونی تورك، ئه‌مه تاكه سیاسهتییانه. پێویسته ئه‌و سیاسه‌تانه تێكبشكێن، ده‌ستبه‌رداری بن و هه‌بوونی كورد له‌ده‌ستووردا گه‌ره‌نتی بكرێت. پێویسته چاره‌سه‌رییه‌كی ده‌ستووری بدۆزرێته‌وه. ئه‌وكاته پێویست به رێكخراو‌و بەرخودانی چه‌كداری كورد نامێنێت. ئەمریکاو هێزه‌كانی تریش هه‌موو جۆره هاوكاری و پشتیوانییه‌كی سیاسی، سه‌ربازی و دیبلۆماسیان به‌پارته سیاسییه‌كانی باشوری كوردستانداوه به‌و ئامانجه‌ی باشوری كوردستانیش نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری (PKK)ه‌وه هاوڵاتی: له (35)مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی (PKK)دا راتانگه‌یاند كه (50) په‌نجا هه‌زار شه‌هیدو (70) حه‌فتا هه‌زار بریندارتان هه‌یه. جگە لە باکوور ئایا ئەمە چ کاریگەریەکی لەسەر باشووری کوردستان بەجێهشتوە؟ جه‌میل بایك: ئێمه‌ین شه‌ڕو تێكۆشانی هه‌بوون و نه‌بوونی كورد ده‌كه‌ین، ئه‌مه ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی بوون و نه‌بوونی كورد نییه له‌باكوری كوردستاندا. ده‌وڵه‌تی تورك پێشه‌نگی دوژمنایه‌تی كورده و ئامانجی قڕكردنی كورده، ئێستاش باس له(میساقی میللی) ده‌كات، مه‌به‌ستی له (میساقی میللی) باشوری كوردستان و باكوری سوریایه. مەبەستی ناسینی كورد‌و شتی وه‌ها نییه. ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن (میساقی میللی) كه له 1919دا په‌سه‌ندكرا وه‌كو ده‌سته‌واژه، وه‌كو رێكه‌وتن و وه‌كو بڕیاریش به‌وڵاتی هاوبه‌شی كورد‌و تورك له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش (عیسمه‌ت ئینۆنۆ) له‌دانیشتنه‌كانی (لۆزان)دا ده‌ڵێت «ئێمه له هه‌مانكاتدا نوێنه‌ری كوردانیشین». به‌ڵام له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی رێكه‌وتنه‌كه وه‌ك چۆن ده‌ست له(میساقی میللی) هه‌ڵده‌گیرێت، به‌هه‌مان شێوه ده‌ست له‌گوته‌ی وڵاتی هاوبه‌شی كورد‌و توركیش هه‌ڵده‌گیرێت. چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا باشوری كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای چاوپۆشیكردن لهقڕكردنی كوردان له‌باكوری كوردستاندا، بۆ ئینگلته‌را به‌جێده‌هێڵدرێت، یاخود ئینگلته‌را به‌ئامانجی قڕكردنی كوردان له‌باكوری كوردستاندا، باشوری كوردستان ده‌خاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه. توركیا له‌هه‌لومه‌رجی سێیەمین جه‌نگی جیهانیدا ئه‌گه‌ر بتوانێت ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی كوردستان سه‌ركوت بكات ئه‌وا ئامانجی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و هه‌رێمه‌یه كه (میساقی میللی) پێده‌ڵێن و كوردانی ئه‌و هه‌رێمه دووچاری قڕكردن بكات. سیاسه‌ته‌كانیان له‌دژی كه‌ركوك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یه، كه ته‌نیا بۆ بیركردنه‌وه‌یان نییه له توركمه‌نه‌كانی كه‌ركوك، كه‌ی كات و شوێنی هات ئه‌وا به بیانووی توركمه‌نه‌كانی كه‌ركوك و ته‌له‌عفه‌ر هه‌وڵی باڵادەستبوون له باشووری كوردستانیش ده‌دات. ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و تێكۆشانی ئێمه له‌به‌رامبه‌ر به داگیركهرییهكی هه‌ڵگری ئه‌و زیهنییه‌ته نه‌بوایه، ئه‌وا ده‌ستكه‌وته‌كانی باشوری كوردستان نه‌ده‌بوون، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له پێگه‌ی تێكۆشانێكی گشتی كورداندا وه‌به‌رهاتوون. تێكۆشانی كورد له باكور، باشور، رۆژئاوا، رۆژهه‌ڵات و له جیهاندا گه‌شه‌ی سه‌ندووه. تێكۆشانێكی كورد، هێزێكی سیاسی و سه‌ربازی كورد وه‌به‌رهاتووه و له‌و پێگه‌یه‌دا به‌و ده‌ستكه‌وتانه گه‌یشتووه. ئه‌گه‌ر ئه‌م تێكۆشانه‌ی سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستان نه‌بوایه، ئه‌و هێزه سیاسی، سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كورد بونیادنهنرایه، ده‌ستكه‌وته‌كانی باشوری كوردستانیش دهرنهدهكهوتهڕوو. هه‌ر بۆیه پێویسته رۆڵ و گرنگی تێكۆشانی ئازادیخوازی كورد به پێشه‌نگایه‌تی (PKK) له وه‌به‌رهاتن و گه‌شه‌كردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی باشووری كوردستاندا ببینرێت. پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی تێكۆشان له باكور كه گه‌وره‌ترین پارچه‌ی كوردستانه، هه‌ڵبه‌ت كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر پارچه‌كانی تریش، شتێكی تر هه‌یه به‌هێنده‌ی ئه‌م سه‌ره‌نجامه ئاساییتر بێت؟ وڵاتێك، گه‌لێك بكرێت به چوار پارچه‌وه، له گه‌وره‌ترین پارچهیدا هیچ شتێك وه‌به‌ر نه‌یه‌ت، به‌ڵام له‌پارچه‌ی تردا ده‌ستكه‌وت هه‌بن یاخود پاراستنی هه‌بێت! شتێكی وه‌ها جێگای باس نابێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ كورد ده‌ستكه‌وتی هه‌یه و پاراستنیشی جێگه‌ی باس بێت و تا ئه‌مڕۆش پارێزراو بێت، ئه‌وا مسۆگه‌ر كاریگه‌ری تێكۆشانی (PKK)شی له‌سه‌ر هه‌یه. ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی ئێستای ده‌وڵه‌تی تورك له‌گه‌ڵ (PDK) سه‌ره‌نجامی تێكۆشانی (PKK)یه. ئه‌گه‌ر تێكۆشانی (PKK) نه‌بێت، ئه‌گه‌ر له پاكتاوكردنی (PKK)دا پێویستی به (PDK) و ئه‌م و ئه‌و نه‌بێت، هه‌رگیز لای له (PDK) ده‌كرده‌وه؟ وه‌كو جاران پێیانی ده‌گوت: «لێسهرهوهی پۆستاڵن، سه‌ركرده‌ی عه‌شیره‌تی پاشڤهڕۆن، ئه‌وه‌ن و ئه‌مه‌ن... و» هه‌موو جۆره سوكایهتییهكیانی پێده‌كرد. به‌تایبه‌تیش قسه‌و سوكایه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌دوای راپرسی سه‌ربه‌خۆیی ئایا له‌یاد ده‌چن؟ هه‌ربۆیه له‌ده‌ستكه‌وت و پاراستنی هه‌بوون له‌باشوری كوردستاندا رۆڵ و پشكێكی گرنگی تێكۆشانی ئازادیخوازی به‌پێشه‌نگایه‌تی (PKK) هه‌یه. كوژراوهكەی تورکیا لە هەولێڕ سیخوڕێك بوو له‌سه‌ر ئێران كاری ده‌كرد، ئێمە په‌یوه‌ندیمان به روداوهکەوە نییه بێگومان خه‌ڵكی باشوری كوردستانیش باجی گه‌وره‌ی دا، تێكۆشا و ئێش و ئازارێكی گه‌وره‌ی چه‌شت. گونده‌كان خاپوور كران و سوتێندران، ئه‌نفالكران. هه‌موو ئه‌مانه رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو لهخوڵقانی ده‌ستكه‌وته‌كاندا. ئه‌گه‌ر له‌باشوری كوردستانیشدا تێكۆشان نه‌بووایه هیچ ده‌ستكه‌وتێك به‌ده‌ست ده‌هات؟ له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر له‌چوارچێوه‌ی گشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه بیری لێبكرێته‌وه، بیر له‌دوژمنانی كورد بكرێته‌وه، بیر لهچوارپارچهیی كوردستان بكرێته‌وه ئه‌وا ده‌بیندرێت كه‌تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتی له‌باكوری كوردستان، تێكۆشانی گه‌ریلاو كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و له‌نێوان كوردانداو گه‌یاندنی پرسی كورد به رۆژه‌ڤی جیهانی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی خسته‌ڕوو. ته‌نانه‌ت ئەمریکاو هێزه‌كانی تریش به‌و ئامانجه‌ی باشوری كوردستانیش نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری (PKK)ه‌وه هه‌موو جۆره هاوكاری و پشتیوانییه‌كی سیاسی، سه‌ربازی و دیبلۆماسیان به‌پارته سیاسییه‌كانی باشوری كوردستانداوه. دیاره پێویسته ئه‌م واقیعیه‌ته له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سێكه‌وه بزانرێت و به‌وپێیه هه‌ڵوێست و سیاسه‌ت پێشبخرێت. دەتوانن بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکە لەم لینکەدا بخوێننەوە
ئارا ئیبراهیم به‌رپرسانى ته‌ندروستى سلێمانى ده‌ڵێن تهوارییهکهى سلێمانى داناخرێت و جۆرى خزمهتگوزارییهکهى گۆڕانکارى تێدا ده‌کرێت و نه‌شته‌رگه‌رى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت. یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ته‌واریه‌که داناخرێت له‌ئێستادا». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، بێجگه له‌وه‌ى فریاکه‌وتنى خێرا له‌نه‌خۆشخانه‌ى شار 40 قه‌ره‌وێڵه‌ى هه‌یه، به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌ى شار 400 قه‌ره‌وێڵه‌ى هه‌یه‌و هه‌مووى سه‌پۆرتى فریاکه‌وتنى خێرا ده‌کات. نه‌خۆشخانه‌ى شار له‌سلێمانى که پێشتر به نه‌خۆشخانه‌ى 400 قهرەوێڵهییهکهى سلێمانى ناسێندرابوو چه‌ندین به‌ش له‌خۆ ده‌گرێت و 19 پزیشکى پسپۆڕى له‌خۆ گرتووه‌و بۆ هه‌ر شه‌فتێک شه‌ش پزیشکى پسپۆڕى تێدایه بێجگه له پزیشکى موقیم ئه‌قده‌م. یاد نه‌قشبه‌ندى، باسى له‌وه‌شکرد نه‌خۆشخانه‌ى شۆڕش به‌شى فریاکه‌وتنى خێراى تێدایه‌و هاوکارییه‌کى زۆرى نه‌خۆش و هاوڵاتیانى شارى سلێمانى ده‌کات که پاڵپشتییه‌کى گه‌وره‌یه بۆ فریاکه‌وتنى خێرا له سلێمانیدا. هه‌روه‌ها سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له پارچه ڤیدیۆیه‌کدا ئه‌وه ده‌خاته‌روو تهواریهکهى سلێمانى داناخرێت به‌ڵکو گۆڕانکارى له جۆرى خزمه‌تگوزارییه‌کاندا ده‌کرێت و له ئێستادا هاوڵاتیان زیاتر رووده‌که‌نه نه‌خۆشخانه‌ى شار و بۆ هاتوچۆکردن ئاسانتره. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ده‌شڵێت «رۆژى وا هه‌بووه دوو نه‌شته‌رگه‌رى ریخۆڵه کوێره‌ى تێدا کراوه‌و ستافێکى زۆر له‌وێدا هه‌بووه که جۆرێک له نابه‌رانبه‌رى هه‌بووه و ده‌مانه‌وێت گۆرانکارى بکه‌ین تا خزمه‌تگوزارى باشتر پێشکه‌ش بکه‌ین». به‌ڵام دکتۆر فایه‌ق گوڵپى له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که تهوارییهکهى سلێمانى ئێستا ته‌نها نه‌شته‌رگه‌رى ساردى تێدا ده‌کرێت وه‌ک نه‌شته‌رگه‌رى له‌وزه‌تێن و بوونى به‌ردى گورچیله له زراودا و وتى «ته‌واریه‌که وه‌ک فریاکه‌وتنى خێرا نه‌ماوه‌و بۆ حاڵه‌تى رووداوى هاتوچۆ و ئاگرکه‌وتنه‌وه و حاڵه‌تى قورس نابێت و ئه‌وانه هه‌مووى ده‌نێردرێنه نه‌خۆشخانه‌ى شار». وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر فریاکه‌وتنى خێرا پشتیوانى فریاکه‌وتنى خێراى نه‌خۆشخانه‌ى شار بکه‌ن 40 قه‌روێڵه به‌شى پێداویستییه‌کانى هاوڵاتیانى سلێمانى ده‌کات. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ته‌ندروستى سلێمانى ده‌یه‌وێت ته‌رکیز له‌سه‌ر یه‌ک فریاکه‌وتنى خێرا بکات که له‌نه‌خۆشخانه‌ى شاردا هه‌یه‌و هه‌موو پسپۆرییه‌کان له‌وێدا کۆکراونه‌ته‌وه‌و حاڵه‌تى فریاکه‌وتنى خێراش بۆ 24 کاتژمێره‌و دواتر ره‌وانه‌ى به‌شه‌کانى دیکه ده‌کرێت». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، 40 قه‌ره‌وێڵه له‌نه‌خۆشخانه‌ى شار بۆ حاڵه‌تى فریاکه‌وتنى خێرا گونجاوه به‌و مه‌رجه‌ى فریاکه‌وتنى دیکه پاڵپشتى بکات، وتیشى:» ته‌وارى ئه‌هلى هیچى که‌متر نیه له فریاکه‌وتنى خێراى حکومى ئه‌وانیش هاوکارن بۆ دابینکردنى پێداویستییه‌کانى هاوڵاتیان و حاڵه‌تى له‌ناکاو». وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه له پارێزگاى هه‌ولێردا سێ فریاکه‌وتنى خێرا له رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات و ناوه‌ندى شارى هه‌ولێردا بونى هه‌یه‌و پسپۆرییه‌کانیان جیاوازن. نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەناوی یەکێکە لە نەخۆشخانە پسپۆریە هەناویەکانی شاری سلێمانی ، لە سەرەتای دروستبوونیدا ئەم نەخۆشخانەیە تەنها یەک یەکە بووە، پاشان لەبەرواری 8ی 3 ی 2011 بووە بەسەنتەر لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر، دواتر لە بەرواری 29ی 8 ی 2012 نۆژەنکراوەتەوە و بووە بە نەخۆشخانە و پاشان دوو بەشی تازەی تیادا کراوەتەوە ، بەڵام ئێستا هەوڵی داخستنی دەدرێت. - ژمارەی قەرەوێڵەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە 100 تەختە، خزمەتگوزاریەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بۆ ناوشاری سلێمانی و دەوروبەری بووە لە ماوەى ساڵانى رابردوودا. بڕیاری داخستنى نەخۆشخانەکە لەکاتێکدایە کە لەماڵپەری تەندروستی سلێمانى نوسراوە «دیدگای داهاتووی نەخۆشخانەکە گەورەکردنی نەخۆشخانەکەیە، لەگەڵ کردنەوەی چەند سەنتەرێکی فریاکەوتنی هەناوی بەپێی شوێنی جوگرافی سلێمانی»
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن میدیا حسێن له ساڵى1978 تیپى هونه‌رى میدیان دامه‌زراندووه‌و یه‌که‌م گۆرانی بڵاوکردۆته‌وه، به گۆرانیبێژى میللى ناسراوه، له‌سه‌ربازى و له‌شاخیش گۆرانى وتووه. ماوه‌ى پێنج ساڵ به‌هۆى له‌سێداره‌دانى براکه‌یه‌وه له‌هونەر دوورکه‌وته‌وه‌و دواى ئه‌وه تائێستاش به‌رده‌وامه. لهچاوپێکهتنهکهیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه هه‌زار گۆرانى وتووه و زیاتر له 300 گۆرانى ئاواز‌و تێکستى خۆیه‌تى. هاوڵاتى: له‌ساڵانى نه‌وه‌ده‌کاندا به‌رهه‌مى فۆلکلۆر زۆر ده‌بینرا؟ دواى ئه‌و ماوه‌یه زۆر که‌م ده‌بینرێت؟ میدیا حسێن:فۆلکلۆر واته به‌رهه‌مێک خاوه‌نه‌که‌ى دیارنه‌بێت و 200 ساڵ پێشتر بێت و هه‌ندێک ده‌یڵێنه‌وه تێکی ده‌ده‌ن، ماوه‌یه‌ک فۆلکلۆر واى لێهاتبوو عه‌یبه بوو زۆر که‌س نه‌یده‌وت، ئه‌وه‌نده شێواندبویان، من زۆر گۆرانیم راستکردۆته‌وه به‌پێی توانام، نزیکم کردۆته‌وه له‌خاوه‌نه راستیه‌که‌ى، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ڕوى هونه‌رى شیعریه‌وه شارهزام، هونه‌رى میللى جوانى و جهمالیهتى خۆى هه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵک به‌وه وه‌ستاندى، یه‌کێکم له‌وانه‌ى گۆمى هونه‌رى میللى و فۆلکلۆرم شڵه‌قاند و جارێکى تر گوێگرم ئاشناکرده‌وه به ئه‌مانه‌ته‌وه هه‌ڵه‌یه‌کم بینیبێت که هونه‌رمه‌ندێک ده‌یڵێته‌وه چاکم کردۆته‌وه، چه‌ند به‌رهه‌مێکى میللیم خسته‌ناو خه‌رمان و ئه‌رشیفى هونه‌رى میللى. هاوڵاتى: له‌ئێستادا گوێگرى گۆرانیه تازه‌کان زۆرن؟بۆ؟ میدیا حسێن:ئه‌و خه‌ڵکه‌ى گوێ له‌و بابه‌تانه ده‌گرن ناهۆشیارن و ته‌نیا بۆ ساتێک گوێى لێده‌گرن، که‌ناڵ و راگه‌یاندنه‌کان زیاتر مه‌به‌ستیانه زۆرترین بینه‌ریان هه‌بێت، جا بینهرهکهى به‌هه‌رچییه‌ک پاراو بێت، کێشه‌ى نیه، ده‌سه‌ڵاتیش لایه‌نى ئه‌ده‌ب و هونه‌رو ڕ‌ۆشنبیرى به‌ته‌واوه‌تى فه‌رامۆش کردوه، پێمان ده‌ڵێن هونه‌رى خۆتان بۆ خۆتان و ده‌خلى خۆمان بۆ خۆمان، له‌کاتێکدا باس له‌سیسته‌مى تهکنۆقراتى ده‌کرێت، هاوکات ئیداره‌ى کوردى کۆماره‌که‌ى ئهفلاتونهو جێگه‌ى ئه‌ده‌ب و هونه‌رى تێدا نابێته‌وه. هاوڵاتى: گۆرانى میللى چ تایبه‌تمه‌ندیه‌کى هه‌یه؟ میدیا حسێن: ته‌نیا ئه‌وه‌یه راسته‌وخۆ ده‌چێته ناو جه‌ماوه‌ره‌وه. هاوڵاتى: ئایا هیچ فلته‌رێک هه‌یه بۆ پۆلین کردنى به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان؟ میدیا حسێن: بیر له‌وه نه‌کراوه‌ته‌وه بۆ فلته‌رکردن پسپۆرێک دابنرێت بۆ پۆلین کردنى هونه‌رى کوردى که ئه‌مه هونه‌رى میللیه‌و هونه‌رى هاوچه‌رخ و رۆژئاوایى و ئۆکسترایه و سه‌مفۆنیایه و پۆلین نه‌کراوه و که‌س خه‌مخۆرى نیه، چونکه ئه‌م بواره سودى ماددى تێدا نیه بۆ ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت، سودى ماددى نه‌بێت که‌س هه‌وڵى بۆ نادات، هه‌ر ئه‌مه‌ش واى کردووه هونه‌رى باش و خراپ جیانه‌کرێته‌وه. هاوڵاتى: ئایا بارودۆخه‌که تاچه‌ند هاوکارى هونه‌رمه‌نده که په‌ره به‌هونه‌ره‌که‌ى بدات و پێشى بخات؟ میدیا حسێن: له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنى هه‌موو چه‌مکه‌کانى بوارى ژیان، هونه‌رو ئه‌ده‌بیش پێشده‌که‌وێت، به‌ڵام له‌کاتێکدا ژیان راوه‌ستاو بێت، هونه‌رو ئه‌ده‌بیش راده‌وه‌ستێت. هاوڵاتى: به‌ندبێژى ده‌بێت چۆن بێت؟ ئێستا چۆنه؟ میدیا حسێن: به‌ند واتا به‌ندێکى ته‌واو بێت و واتاى هه‌بێت، له‌پێنج دێڕ زیاتر بێت، ده‌شتوانى لێره بۆ به‌سرا بڕۆیت و شت بلێیت، به‌ڵام ئایا تامى هه‌بوو؟ ئه‌مانه ناچنه خانه‌ى به‌نده‌وه، به‌داخه‌وه فلته‌ر نیه بۆ به‌نده‌کانیش، له‌ئاستى نزمدا نه‌بن بڵاوى ناکه‌نه‌وه، له‌ڕوى مه‌عریفیه‌وه خاوه‌نى ئه‌م ده‌زگایه له‌و ئاسته‌دایه، بۆیه ئه‌وانه په‌خش ده‌کات، هونه‌رى میللى تورک و فارس هه‌مووى هه‌یه‌تى، به‌ڵام ده‌زگاکانیان شتى نه‌شیاو بڵاوناکه‌نه‌وه، پێویسته به‌شێوه‌یه‌کى جوان وه‌سف بکات وه‌ک حه‌سه‌ن زیره‌ک که به‌ندى وتووه، گاڵته ئامێز بوه شیعره‌کانى شێخ ره‌زاى تاڵه‌بانى کۆمیدیایه‌کى هادیف، ئه‌وه جوانه‌و له‌چوارچێوه‌ى ئادابدا گونجاوه. هاوڵاتى: بۆچى به‌رهه‌مى هونه‌رمه‌نده کۆنه‌کان زیاتر ده‌مێننه‌وه؟ میدیا حسێن:به‌رهه‌مه کۆنه‌کان زۆربه‌ى هونه‌رمه‌نده‌کان خوێنده‌وار نه‌بون به‌ماناى که به زانستى خوێندبێتیان، من وه‌ک خۆم ته‌مه‌نم 59 ساڵه، چل ساڵى ته‌مه‌نم سه‌رم شۆڕکردۆته‌وه به‌سه‌ر کتێب‌دا، له‌میانه‌ى خۆدهوڵهمهندکردنم به‌خوێندنه‌وه، توانیومه ئه‌و ئاسته په‌یداکه‌م و پێشکه‌شى بکه‌م، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى تر کهخوێندهوار نه‌بون ژیان بۆته قوتابخانه بۆیان، ئه‌مانه فاکته‌رى گرنگن بۆ په‌روه‌رده‌کردنى هونه‌رمه‌ندى ره‌سه‌ن و مانه‌وه‌ى هونه‌ره‌که‌ى تاڕهنگدانهوهى تواناکانى خۆى بێت. هاوڵاتى: جیاوازى ده‌کرێت له نێوان هونه‌رمه‌نده دێرینه‌کان و تازه‌کان؟ میدیا حسێن:دێرینه‌کان خاوه‌نى ئه‌زمونن و هاوچه‌رخه‌کان خاوه‌نى کوالێتین، واته ته‌کنه‌لۆژیا هاوکاره بۆ ناسینیان، به‌ڵام دێرینه‌کان توانا و هێزى شعر و ده‌نگ و ئاوازه‌کانیان بناغه‌ى بۆ داناون. هاوڵاتى: هاوکاریه‌کان بۆ هونه‌رمه‌ندان وه‌ک یه‌که؟ میدیا حسێن: وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى لیژنه‌یان هه‌یه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى بابه‌ته‌کان و شێوازى دابینکردنى هاوکاریه‌کان، تائێستا له‌و لیژنه‌یه که‌سێکم نه‌بینیوه ته‌مه‌نى بگاته 40 ساڵ، ئه‌م ته‌مه‌نه، براده‌رى میدیا حسێن و که‌ریم خهمزهیى و که‌ریم کابان و عه‌تا چاوشین و که‌مال محه‌مه‌د نین، براده‌رى جیله هه‌ره تازه‌که‌ن، کار بۆ ئه‌وان ده‌که‌ن، یه‌که‌م که‌سم بۆ هه‌ڵه‌بجه هه‌یه‌جانم نوسیوه (سیروان ده‌خیلم) کهکیمیاییهکه ئه‌وکات به‌ئاسمانه‌وه خه‌ڵکى ده‌کوشت، ده‌بوایه خه‌ڵاتێک هه‌بێت بۆ هه‌ڵه‌بجه یه‌که‌م که‌س میدیا حسێن بوایه، به‌داخه‌وه له 2013دا 4 ملیۆن دۆلار ته‌رخان کرا بۆ میهره‌جان و فیستیفاڵى هه‌ڵه‌بجه، ئه‌وانه‌ى به‌شداریان کردوه به‌وشه‌یه‌ک خه‌ڵاتکران، به‌س منى تێدا نه‌بوم، ئه‌مه گله‌یى ئه‌وه‌یه جیاوازى ده‌کرێت، ئه‌گینا سوپاس بۆخوا هه‌رگیز حه‌زناکه‌م بانگهێشت بکرێم بۆ سفره‌یه‌ک که به‌خوێنى شه‌هیدان رازابێته‌وه، خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه له‌ناو مۆنۆمێنته‌که‌دا له2011 رێزلێنانیان بۆکردم، 13 که‌ناڵى لێ‌بوو له‌که‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌کان و ئه‌وانى تر، یه‌ک که‌ناڵى ته‌له‌فزیۆن له‌حزبى سۆسیالیست زیاتر په‌خشى نه‌کرد، چونکه حزب و ده‌سه‌ڵات بۆى نه‌کردوم، خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه بۆى کردم. هاوڵاتى: لایڤ میوزیک ده‌که‌یت؟ میدیا حسێن: من لایڤ میوزیک ده‌که‌م له‌سلێمانى و هه‌ولێرو ده‌ره‌وه‌ى کوردستان، دانیشتنم هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌روو ته‌مه‌نى خۆم و مامناوه‌ندو ئه‌و که‌سانه‌ى ئاستى هۆشیارییان به‌رزه، خۆم خۆشحاڵ ده‌بم له‌نزیکه‌وه هونهرهکهمیان پێشکه‌ش بکه‌م، زۆرترین داواکاریشم له‌سه‌ره، هۆتێل تایتانیک های کریست و چوارچرا‌و کریستاڵ، هونه‌ر پێویسته ئه‌وه‌ى تیاى سه‌رف ده‌که‌یت لێت ده‌سکه‌وێته‌وه، بۆیه بۆ خراپه له رێگه‌ى لایف میوزیکه‌وه، شتێکت ده‌ست بکه‌وێت، چونکه لاى ئێمه که‌سێک نایه‌ت له‌غه‌یبه‌وه پاره بکات بهگیرفانتاو بڵێ بڕۆ ئیبداع بکه و هونه‌ره‌که پێشخه، هونه‌رمه‌ند بژیه‌نێت بۆئه‌وه‌ى داهێنان بکات. هاوڵاتى: دانیشتنى میدیا حسێن و جێگرى کوڕت له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کدا زۆر که‌س بینى؟ میدیا حسێن: دانیشتنێکم کرد له‌گه‌ڵ جێگرى کوڕم، تائیستا به‌هه‌فته‌یه‌ک گه‌یشته چاره‌که ملیۆنێک بینه‌ر، چ که‌ناڵێک هه‌یه له‌کوردستان که به‌رنامه‌یه‌کى هونه‌رى بکات ئه‌وه‌نده بینه‌رى هه‌بێت. هاوڵاتى: کۆنسێرتت پێ چۆنه؟بۆ تائێستا کۆنسێرتت نه‌کردووه؟ میدیا حسێن: تائیستا کۆنسێرتم نه‌کردوه، پێویستم به کۆنسێرت نیه، چونکه زۆر له‌نزیکه‌وه بینراوم و گۆرانیم بۆ خه‌ڵکى خۆم وتووه، هه‌وادارانم به‌رده‌وام له‌ده‌ورو پشتمن، زۆر ده‌رکه‌وتوم ئه‌گینا شتێکى باشه‌و پێویسته، من به فیستیفاڵهکان پڕم کردۆته‌وه. هاوڵاتى: بۆ کلیپت بۆ هیچ لهگۆرانیهکانت نه‌کردووه؟ میدیا حسێن: کلیپم نیه هه‌ندێک وێنه‌م بۆ گیراوه‌و پێویستیشم به‌کلیپ نیه‌و من سپۆنسه‌ره‌که‌م گیرفانى خۆمه‌و ناتوانم پاره‌ى ماڵ و منداڵم سه‌رف بکه‌م و بیده‌م لههونهرهکهم، خه‌ڵک وابزانم ئه‌وه‌نده‌یان له‌من ده‌وێت کهگۆرانیهکانیان بۆ بلێم، له گوێوه بۆ روح و بۆ دڵ، کلیپ دیمه‌نێکى جوان پیشانده‌دات، به‌ڵام که وێنه‌که لاچوو بیرده‌چێته‌وه. هاوڵاتى: کوڕه‌کانت هه‌مان رێچکه‌ى خۆتیان گرتوه وه‌ک گۆرانی وتن، به‌ڵام ستایلیان جیاوازه؟تاچه‌ند هاوکاریان بویت؟ میدیا حسێن: سێ کوڕم گۆرانی ده‌ڵێن و ستایلى من و جێگر جیاواز نیه، زۆر به‌ڵام ده‌نگمان جیاوازه‌و له‌یه‌ک ناچێت، له‌ڕوى هونهرهکهوهو له‌ڕوى میوزیکه‌وه ئه‌کادیمى تره، دڵنیام دواڕۆژێکى باشیان ده‌بێت و پشتیوانیان بوم و له‌ڕوى ئاواز‌و تێکسته‌وه هاوکاریان بوم و بۆم داناون، بهرچاوڕونیم پێداون، به‌ڵام خۆیان توانا‌و حه‌زیان هه‌بوه بۆى. هاوڵاتى: بهکۆپلهیهک مه‌عاناتى خۆت به‌خوێنه‌رى رۆژنامه‌که و هه‌وادارانت بلێیت چى ده‌لێیت؟ میدیا حسێن: نه ئێستام و نه منداڵیم نه له‌تافى هه‌ژده ساڵیم لهڕۆژێکم له‌زه‌ت نه‌دى وه‌ک یه‌ک بون شیرینى و تاڵیم خۆم ته‌رازی سه‌نگى خۆمم لهگهوههرى مانا حاڵیم رۆژێک نه‌مدیوه یه‌کسان بێت دڵى پڕ‌و ده‌ستى خاڵیم
هاوڵاتى گه‌نجانی کۆمه‌ڵگه‌ی 20 هه‌زار که‌سیی شاری ناشڤیلی ئه‌مریکا هه‌وڵه‌کانیان بۆ په‌ره‌پێدانی کاروباری سیاسی و ئابووری خستۆته گه‌ڕ. شاری ناشڤیلی ئه‌مریکا به‌بۆنه‌ی ژمارەیەکی زۆری کورده‌وه که بە نزیکه‌ی 20 هه‌زار که‌س خه‌ملێندراوه به «کوردستانی بچووک» ناوبانگی ده‌رکردووه. زۆربه‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌و شاره کوردی باشوورن که له ده‌یه‌ی 1970 و 1980 و به دوای سه‌رکوتکردنی کورد له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دامه‌وه (بەتایبەتی دوای نسکۆی سۆڕشی ئەیلول) به‌ره‌و ئه‌مریکاو وڵاتانی‌تر کۆچیان کردووه. گۆڤاری ناشڤیل سینی ئه‌مریکا ڕاپۆرتێکی له‌باره‌ی چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابوورییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردزمانی شاری ناشڤیلی ئه‌مریکا ئاماده کردووه. لە راپۆرتەکەدا هاتووە حکوومه‌تی خۆجێیی لە ناشفیل به‌بۆنه‌ی زۆربوونی ژماره‌ی کورده‌کانی ئه‌و شاره ره‌زامه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ وانه‌وتنه‌وه‌ی زمانی کوردی له‌پۆلی ناوه‌ندی نیشاندا. بڕیار بوو له‌ساڵی خوێندنی نوێ‌دا زمانی کوردی له ژماره‌یه‌ک له قوتابخانه‌کانی شاری ناشڤیل بوترێته‌وه به‌ڵام هه‌ندێک کێشه وه‌ک که‌مبوونی ژماره‌ی قوتابییان، نه‌بوونی مامۆستا‌و بودجه‌ی که‌م دواکه‌وتنی به‌رنامه‌که‌ی لێکه‌وته‌وه. گۆڤاری ناشڤیل سین ده‌نووسێت «کورده‌کانی دانیشتووی ناشڤیل چالاکییه‌کی زۆریان له‌بوارگه‌لی جۆراوجۆری ئابووری هه‌یه و ته‌نانه‌ت ژوورێکی بازرگانییان پێکهێناوه. کورده‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییێکی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانیی دیکه‌ی پێکهاته‌کان بێت و یارمه‌تی به‌ڕه‌ونه‌قی ئابووری بده‌ن». ئه‌م گۆڤاره پێی وایه کهچالاکیی کورده‌کانی دانیشتووی کوردستانی بچووک له‌حه‌وزه‌ی سیاسه‌تدا زۆر که‌مه‌و ده‌نووسێت «له‌ڕاستیدا ناتوانین کورده‌کان له‌پشت کورسیی فه‌رمانگه‌کانی شاری ناشڤیل ببینین». به‌م حاڵه‌شه‌وه چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ک له کورده‌کانی دانیشتووی ناشڤیل بوونه ئه‌ندامی پۆلیس له‌و شاره‌دا. گۆڤارەکە دەڵێت کورده‌کان ناوه‌ندی سه‌ڵاحه‌دینیان دامهزراندو به‌و کاره‌وه بره‌ویان به‌کلتووری کورد و باوه‌ڕی ئاینی و مه‌زهه‌بی خۆیان دا. کورده‌کان هاوکات له‌گه‌ڵ دروستکردنی ناوه‌ندی سه‌ڵاحه‌دین مزگه‌وتێکیان دروستکرد کهمزگهوتهکه رۆژانی هه‌ینی ده‌بێته شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی کورد‌و تێیدا راگۆڕینه‌وه له‌بواره فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌که‌ن. کورده‌کان چه‌ندین ریستۆرانتیان له‌شاری ناشڤیل دامه‌زراندووه که‌تێیاندا خۆراکی کلتووری نەتەوەی کورد پێشکه‌شده‌که‌ن و نانی خۆماڵیشی تێیدا دروستده‌کرێت که‌نانی خۆماڵیی کوردی بۆته‌هۆی راکێشانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگه‌کانی دانیشتووی ناشڤیلی به‌ره‌و فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ریتی خوارده‌مه‌نییه کوردییه‌کان. محەمەد بەرواری هەندێک کات لەگەڵ ژنەکەی چیمەن موسا‌و کوڕەکەی ئاراڵ بەرواری کە تەمەنی ١٧ مانگە لەماڵەکەیدا لە ناشڤیل بەسەردەبات. ئەو لە ٢٣ی ئازاری ساڵی ٢٠١٢ لە ناشڤیل جێگیربوو دوای ئەوەی لەگەڵ سوپای ئەمریکا لەعێراق کاری دەکرد. محەمەد بەرواری کەوەرگێڕی پیشوو بوو لەڕیزی سوپای ئەمریکا لەعێراق وتی «لێرە پێکەوە کۆدەبینەوە خواردنی کوردەواری دەخۆین و پێکەوە ئاهەنگ دەگێڕین».
سازدانى: ئارا ئیبراهیم سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک دەڵێت بەم دۆخەى ئێستاوە کە "عەسکەرتاریەت" لەناو کەرکوکدا هەیە، کورد یەک لیستیش بێت هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت، هەرچەند بە خاڵێکى بەهێزى نێو لایەنە سیاسییەکانى دادەنێت. رێبوار تاڵەبانى، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لەم چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى، جەختلەوە دەکاتەوە کە ریفراندۆم رۆژێکى پرشنگدار بووەو کورد دەتوانێت هەر کات بیەوێت دەتوانێت وەک کارتێک بەکاریبهێنێت. هەروەها ئاماژە بەوەدەدات ئێران و تورکیا‌و عێراق هەژموونى گەورە و تەداخولیان لەسەر دۆخى کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان هەیەو نایانەوێت کەرکوک بگەڕێتەوە سەر هەرێمى کوردستان. هاوکات، ئەوەش رووندەکاتەوە چەند جارێک هەوڵیداوە کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کۆبونەوە لەبەغدا بکەن، بەڵام هەندێ لایەنى عەرەب و تورکمان و لایەنى کوردیش ئامادەنەبوون بەشداری بکەن. هاوڵاتى: کۆبونەوەکان لەگەڵ تورکمان و لایەنى عەرەبى ئەوەندەى زانیاریت هەبێت گەیشتووە بەچى؟ رێبوار تاڵەبانى: ئەوە لیژنەى تایبەتى خۆى هەیە کەنوێنەرى حکومەتى هەرێم کە لایەنى یەکێتى و پارتى تێدابووە لەگەڵ تورکمان و عەرەبەکان کۆبونەوەیان ئەنجامداوەو ئەوەى راگەیەندراوە ئەوەیە کەهەندێک لە تورکمانەکان و عەرەبەکان دەیانەوێت پارێزگار لەخۆیان بێت تاهەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکان و تەنازولیان لەداواکارییەکانى خۆیان نەکردووەو کوردیش بەوە رازى نییە. هاوڵاتى: ئیستحقاقى پارێزگارى کەرکوک بۆ کوردە یان تورکمان و عەرەب کە داواى دەکەن؟ رێبوار تاڵەبانى: ئیستحقاقى گەورەى هەڵبژاردن لیستى برایەتییە لەکەرکوکدا، 26 کورسى لەکۆى 41 کورسى ئەنجومەنى پارێزگاکە هەیە، ئەگەر رێکەوتن لەنێو لیستى برایەتى بکەین هیچ کێشەیەک نابێت. هاوڵاتى: بۆچى دەستپێشخەرى ناکەیت بۆ کۆبونەوەی لیستى برایەتى؟ ئایا دەبێت پارتى و یەکێتى بڕیار بدەن ئینجا دەتوانن کۆبونەوە بکەن؟ رێبوار تاڵەبانى: دەبێت مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى و یەکگرتووش وەک سێ حزبى بەشدار لەنێو لیستى برایەتى هەرسێ لایەن رێکبکەون بۆ ئەنجامدانى کۆبونەوە و ئەندامەکانیان راسپێرن من ئامادەم بۆ کۆبونەوەو چەند جارێکى دیکە داواى کۆبونەوەمان کردووە، هەوڵماندا لەبەغداد کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئەنجامبدەین، بەڵام عەرەب و تورکمانەکان و بەشێک لەکوردەکان قبوڵیان نەکرد لەبەغدا کۆبونەوە ئەنجامبدەین بۆیە نەکرا. هاوڵاتى: پێتوایە کاتى ئەوە نەهاتووە کورد خۆى یەکلایی بکاتەوە و پرسى پارێزگار بەهەڵواسراوى نەهێڵێتەوە کەئیستحقاقى کوردە ئەو پۆستە؟ رێبوار تاڵەبانى:بەدەیان جار وتومە ئامادەم بۆ کۆبونەوە، خۆت نازانى بارودۆخێکى زۆر قورسى ئیقلیمى لەسەر هەموو کورد‌و پێکهاتەکان بەتایبەت لەسەر کەرکوک هەیە، کورد‌و تورکمان و عەرەب لەلایەن ئێران و تورکیا‌و عێراقیشەوە هەیە، دەیانەوێت کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان هەر وەک ئێستا بمێنێتەوە بەو شێوازەى پەیوەندى نەمێنێت بەهەرێمى کوردستانەوە، هەرچەندە ماددەى 140 مافى لایەنى عێراق و هەرێمى کوردستانى داوە کەپەیوەندییان بەم پارێزگایەوە هەبێت، بەڵام بارودۆخى گشتى لەسەر ئەوەیە کورد لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان دەسەڵاتى نەمێنێت. هاوڵاتى: تەداخولى تورکیا بۆ کەرکوک تەنها بۆ تورکمانەکانە یان لایەنى دیکەش؟ رێبوار تاڵەبانى: هەموو سوننەى تورکمان و سوننەى عەرەب لەلایەنى تورکیاوەو شیعەى تورکمان و عەرەبى شیعەش لەلایەنى ئێرانییەوە واى کردووە ئەم دوو وڵاتە زائیدەن حکومەتى عێراقیش تەداخول بکات لەدۆخى کەرکوکدا. حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى پێشووى عێراق خۆى باسى ئەوەى کردووە کە سێ مانگ پێش 16ى ئۆکتۆبەر لەگەڵ ئێران و تورکیا دانیشتنیان کردووە بۆ لەباربردنى هەر پێشهاتێک مافەکانى کوردستان بگەڕێنێتەوە لەکەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان، خۆتان دەزانن حکومەتى عێراق لەژێر هەژموونى ئێران و ئەو بارودۆخەیە کەهەیە، ئەم دۆخەى ئێستاى کەرکوک لەبەرژەوەندى عێراقدایە مێژووى عێراق هەر وابووە تائێستا نایانەوێت ناوچە کوردستانییەکان بگەڕێتەوە سەر هەرێمى کوردستان، بەردەوام کاریان بۆ ئەوە کردووە دووریبخەنەوە لەهەرێمى کوردستان. هاوڵاتى: بارگرژییەکانى نێوان پارتى و یەکێتى لەم چەند رۆژەى رابردوو واى کرد کۆبونەوە بۆ یەک لیستى کورد لەکەرکوک یەکلانەکرێتەوە، تاچەند یەک لیستى کورد گرنگە؟ رێبوار تاڵەبانى: یەک لیستى و یەکڕیزى خاڵى بەهێزە بۆ هەموولایەک و بۆ حزبە کوردستانییەکان، دەکرێت لەپێناوى بەرژەوەندى گشتى میللەتى کورددا بڕیار لەسەر یەک لیستى بدەن و تەنازول لەسەر داواکارییە شەخسییەکان بکرێت لەپێناو خەڵکى کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکاندا. هاوڵاتى: پێتوایە یەک لیستى کورد وا دەکات کورد سەرکەوتوو بێت لەهەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگادا؟ رێبوار تاڵەبانى: بەم بارودۆخەى عێراق بەبێ ئاساییکردنەوەى دۆخەکەو بوونى عەسکەرتاریەت ئەوا ئەگەر یەک لیستیش بن ناتوانن سەرکەوتوو بن، ئەگەر بارودۆخ ئاساییکرایەوەو وەک پێشترى لێکرایەوە کورد سەرکەوتوو دەبێت. کورد هیچى پێناکرێت تاعەسکەرتاریت لەشارەکەدا هەبێت و هەژمونى ئێران و تورکیا بەردەوام بێت، بەم دۆخەوە یەک لیستیش بین هیچمان پێناکرێت. هاوڵاتى: ئەوەندەى ئاگادار بیت هیچ لایەنێکى کوردى هەیە بایکۆتى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى کەرکوک بکات؟ رێبوار تاڵەبانى: تا ئێستا کەس ئیعلانى نەکردووە بەفەرمى بەشدارى نەکات و بایکۆت بکات. هاوڵاتى: نەجمەدین کەریم باسى ئەوەى کردووە کە لیستى دەبێت بۆ هەڵبژاردن لەکەرکوکدا؟ رێبوار تاڵەبانى: بیستومە کە دکتۆر نەجمەدین کەریم لیستى دەبێت لە کەرکوکدا، هەر مانگێک ماوەتەوە بۆ ئەوەى لیستەکان لە کۆمسیۆن جێگیر بکرێن و ناویان تۆمار بکەن، بۆ ئەم قسانە هەر ئەو ماوەیەى ماوە لیستى دەبێت یان نا، تەبیعیشە لیستى هەبێت و بەشدارى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک بکات. هاوڵاتى: پەیوەندیت چۆنە لەگەڵ دکتۆر نەجمەدین کەریم؟ رێبوار تاڵەبانى: پەیوەندمان بەردەوامە لەگەڵ دکتۆر نەجمەدین، ئەوەش بە حوکمى ئیشەکەیە ئاگامان لەیەکترى بێت، دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگارى کەرکوکەو منیش سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگام تائێستا. هاوڵاتى: پێتانوایە ریفراندۆم کاریگەرى نەرێنى هەبووە لەسەر دۆخى کەرکوک؟ رێبوار تاڵەبانى: ریفراندۆم نەکرابوو لەساڵى 1988 خەڵکى کورد ئەنفالکراو پێنج هەزار کەس لەهەڵەبجە بەکیمیایى شەهیدکران و ئەنفالى بارزانییەکان کرا، میللەتى کورد هەرکاتێک داواى مافى خۆى بکات کارەساتێکى بەسەردا دەهێنن. ریفراندۆم تازە دەبێتە رۆژێک و مێژوویەکى پرشنگدار بۆ 200 ساڵى تریش بێت کورد دەتوانێت وەک کارت بەکاریبهێنێت کە بڕگەیەکى یاساییەو لەسەدا 93ى هاوڵاتیان دەنگیان بەسەربەخۆیى داوە، کورد ویستى ئاوا بووە جیاببێتەوە لەعێراق. هاوڵاتى: بەڵام بەشێکی زۆریش لەهاوڵاتیان دەڵێن ریفراندۆم لەسەدا 51ى خاکى کوردستانى لەدەستداو هەزاران پێشمەرگە شەهیدو برینداربوون، پێچەوانەى بۆچوونەکەى ئێوە، وەڵامت چیە؟ رێبوار تاڵەبانى: خەڵک خۆى بۆ دەنگی دا؟ نەیدەزانى داواکردنى ماف قوربانیدانى دەوێت، کورد لە رابردوودا هەزاران شەهیدی داوە بەخەباتى شاخ، هەموو مافێک شوناسێکى هەیە، ئیلا دەبێت قوربانى بۆ بدەیت. هاوڵاتى: تا چەند گرنگە پارتى و یەکێتى پەلە بکەن لەدانانى تەیب جەبار وەک کاندیدى لیستى برایەتى بۆ پارێزگارى کەرکوک؟ رێبوار: ئێمە تەمەنا دەکەین هەرچۆنێک بێت نزیکبونەوەى یەکێتى و پارتى وا بکات دۆخەکەو کێشەکان چارەسەر بکات، بەتایبەت نزیکى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان دەبینەوە، پارێزگارێک بەزۆر بەسەر کورددا سەپێندراوە چارەسەر بکرێت، تا بەرەو ئاقارێکى دیکە نەروات و کورد بگەڕێتەوە سەر بارودۆخى پێش 16ى ئۆکتۆبەر. هاوڵاتى: پێتانوایە ئەگەر سەرکردایەتى کورد داوا لە عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق بکات، دۆخى کەرکوک ئاسایى ببێتەوە؟ رێبوار تاڵەبانى: عادل عەبدولمەهدى، پیاوێکى رۆشنبیرە لەناو جەنگەڵستانى عێراقدا، تەنها خۆیەتى و حزبێکى سیاسى نییەو کورسى هەبێت لەپەرلەمانى عێراقدا، بۆیە لەوە زیاترى پێناکرێت و رێز لەکوردو داواکارییەکانى دەگرێت، هەژموونى وڵاتانى ئیقلیمى رێگانادەن دۆخى کەرکوک چارەسەر بکرێت.
ڕاپۆرتی: زە ناشناڵ ئینترێست وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت ئامادەبێت بۆ گێڕانی ڕۆڵێکی گرنگتر لە کاروبارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست- ئەمریکا. بەڵام واشنتن هاوپەیمانە سەرەکییەکەی فەرامشکردووە لەبەرژەوەندی ئەو وڵاتانەی هەژمونی زیاتریان هەیە لە سەکۆی جیهانیدا. ڕێگای باکور لە هەولێرەوە بە کەلوپەلی ئاوەدانکردنەوە سەرڕێژکراوە بۆ کارکردن لە پرۆژەیەکی زەبەلاحی مۆدێرن. ڕێگا خۆڵییەکان هەڵکەندراون، چەند پردێک لەسەروبەندی دروستکردندان، هەروەک رێگا خێرا چەند سایدە نوێکەی کە بە زێی گەورەدا درێژ دەبێتەوە. ئەو ڕێگایە بەشێکە لە شادەمارێکی بازرگانی کە بەرەو باکور دەڕوات بۆ دهۆک و پاشان تورکیا. ئاوەدانکردنەوەکە جیاوازییەک نیشان دەدات لەگەڵ جووتیارە هەژار نشینەکاندا کە ڕیز دەبەستن لەسەر رێگاکە بۆ فرۆشتنی تەماتە، چایی، هەروەها ماسی. ئەو جیاوازییە؛ سیمبولییە بۆ هەرێمی کوردستان بەگشتی. لە هەولێر ژیانی شەوانەی خرۆشاو و ڕێگا فراوانەکان کە شارەکەیان تۆقداوە گوزارشتن لە وێنەیەکی گەشەسەندن و سەقامگیری لە عێراقی نوێ‌دا کە دوای جەنگی دژی داعش سەریهەڵداوە. بەڵام چەند کێشەیەکی بەردەوام هەن وەک ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغداد لەمەڕ بودجە و چەک بۆ پێشمەرگە. هەروەها بۆشایی بەدی دەکرێت لەنێوان هێڵە بەرگرییەکان کە دەبوو پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق پڕی بکەنەوە و ئا لەو شوێنانەدا پاشماوەکانی داعش شوێنی بێ ڕکێفیان دۆزیتەوە تا بیقۆزنەوە. لەسەروو ئەمانەوە، پێگەی ستراتیجی هەرێمەکە هەیە، کەلەڕووی سیاسییەوە لە واشنتن و ئەنقەرەوە نزیکە و دڕدۆنگە لە دەسەڵاتی هەڵتۆقیوی ئێران و گروپە سیاسی و سەربازییەکانی ئێران کە چەند بەشێکی عێراقیان کۆنتڕۆڵ کردووە. سەردانێکی چەند ڕۆژە بۆ هەرێمەکە ئەو کۆسپ و نشێویانەی خستەڕوو کە حکومەتی هەرێم دوو ساڵە رووبەڕووی دەبێتەوە دوای ئەوەی ڕیفراندۆمێکی سەربەخۆیی ئەنجامدا کە لەلایەن دراوسێکانیەوە ئیدانە کراو بەشێوەیەکی بەرچاو فەرامۆش یان دژیەتی کرا لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە. لەژێر سەرکردایەتی گەنجتری نێچیرڤان بارزانی و مەرسرور بارزانیدا، هەرێمەکە تەرکیزی لابردووە لەسەر خەونی نەتەوەیی سەربەخۆبوون و زیاتر لەسەر کێشە هەنووکەییەکانی ڕۆژە کە خۆی دەبینێتەوە لە بوژاندنەوەی ئابوری و کارکردن لەگەڵ بەغداد بۆ زامنکردنی داواکارییەکانی هەرێمەکە لە دەستووری ٢٠٠٥ی عێراقدا. لەناوەڕاستی ئەیلولدا، بارزانی چاوی کەوت بە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هەروەها سەرۆکی وڵات، بەرهەم ساڵح و چەندانی تر. لە ١٥ی ئەیلولدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ کنسوڵی گشتی چین لە عێراق کۆببوەوە بۆ تاووتوێکردنی پەیوەندی دوولایەنە. ئەمە درێژکراوەی چەند کۆبونەوەیەکی هاوشێوە بوو لە مانگەکانی رابردوودا، بەو پەیوەندییە تەلەفونیەی بارزانیشەوە کە لەگەڵ مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامیدا لەکۆتایی ئابدا. لەماوەی پەیوەندییە تەلەفونیەکەدا، پێنس ستایشی هەوڵەکانی هەرێمەکەی کرد بۆ یارمەتیدان لەجەنگی دژی داعش و لەخۆگرتنی ئاوارەکان. هەرێمی کوردستان خۆی دەچەسپێنێت لە سەکۆی نێودەولەتیدا و هەوڵی ئەوە دەدات ئەوە پیشانی بەغداد بدات کە کلیلێکە بۆ سەقامگیری لە وڵاتەکەدا. "خەڵکی ئێرە ئازارێکی زۆریان چەشتووە، ئێمە دەبێت تەرکیز بخەینەسەر بونیادنانەوەی وڵاتەکە و سەیری داهاتوو بکەین، داهاتوویەکی گەش و زامن روونادات ئەگەر سەقامگیری نەبێت"، فەلاح موستەفا، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێم وا دەڵێت. لەکاتێکدا وادەردەکەوێت هەرێمەکە سەقامگیر بێت و بەرپرس و فەرماندەکانی پێشمەرگە وا باسی دەکەن کە دوورگەیەک بێت لە ناوچەیەکی تووشبووی پەتای توندڕەوی و مەزهەبگەرایی، بەڵام ترس هەیە لەوەی کۆمەڵێک هەڕەشە لافاوێکی هەڵتۆقیوبن لەدەوروبەری دوورگەکە. لە رۆژئاواوە داعش خۆی ڕێکدەخاتەوە، کە کاتژمێرێک ڕێگایە بە ئۆتومبیل لە هەولێرەوە. هێزەکانی ئاسایشی عێراق سەرقاڵن و راوێژکارانی هاوپەیمانی ئەمریکا تەنها دەتوانن یارمەتیدەر بن لە هاندانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق کە زیاتر کار لەگەڵ یەکتردا بکەن. حکومەتی هەرێم دڕدۆنگە لە حەشدی شەعبی و میلیشیا شیعەکان کە خاڵی پشکنینیان هەیە لە دەشتاییەکانی نەینەواوە بەرەو کەرکوک، ناوچە کێشە لەسەرەکان کە بەغدادا لە ٢٠١٧ لەژێر دەستی کوردا دەریهێنا. توڕەییەکی درێژەکێشاو و هەستێک هەیە لە هەرێمی کوردستاندا کە ئەمریکا، هاوبەشە گرنگەکەی، ڕووی خۆی وەرگێرا لە هەولێر و وایکرد کە ئاسان بێت بۆ دوژمنەکانی هەرێم تانک و چەکی ئەمریکی بەکاربهێنن دژی هەرێمەکە، ئەوانەی کە تەرخانکرابوون بۆ جەنگی دژی داعش. بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە، میکانیزمێکی ئەمنی پێویستە و هەوڵی بنیادنانی متمانە گرنگە، بەرپرسە ناوخۆییەکان وا دەڵێن. ڕۆڵی ئێران لە عێراق کێشەیەکی هەستیارە، لە هەولێر - کێشەیەک کە دەبێتە جێی باس لە هەموو گفتوگۆیەکدا. هەندێکجار ئەم گفتوگۆیانە گلەی سادەی تێدایە کە گروپە ئاینییەکانی شیعە هانی ڕەفتاری نایاسایی دەدەن دژی کوردەکان، بۆ نمونە: چەند راپۆرتێکی ناوزڕاندن لە بەغداد لە کۆتایی ئابدا ئاماژەیان بەوە دەکرد کە بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیلی هەیە لە هەرێمی کوردستان ئەمەش وایکرد دەسەڵاتداران بە فەرمی نکۆڵی لێ بکەن. ئەمە لەکاتێکدا بوو راپۆرتە ڕۆژییەکان باسی هێرشی ئاسمانییان دەکرد بۆ سەر پێگەکانی حەشد لە ناوەند و ڕۆژئاوای عێراق. ئەندامە باڵاکانی حەشد ئەمریکا و ئیسرائیل بەتۆمەتبار دەزانن بۆ هێرشەکان کە لەکۆتایی تەمووزدا دەستی پێ‌کرد و چەک و تفاقی حەشدیان بە ئامانج دەگرت. ئەوە بووە هۆی ئەوەی فەرماندەی حەشد، ئەبو مەهدی موهەندیس پێشنیاری ئەوە بکات حەشد پێویستی بە هێزی ئاسمانییە. هەرێمە کوردییەکە بە گەشەسەندنێکی مەترسیدار لەم لێدوانانە دەروانێت. ئیستا هەندێک لە هەولێر بڕوایانوایە حەشدی شەعبی دەیەوێت ببێتە هاوتا (ڤێرژن)ێکی سوپای پاسداران لە عێراق، جۆرێک لە حکومەتێکی پاراڵێڵ لەگەڵ سوپا و ئابوری خۆی و تەنانەت هێزی ئاسمانیش. فراوانبوونی دەسەڵاتی حەشدی شەعبی، کە ئێستا هیزێکی فەرمییە لە عێراقدا و لەلایەن بەغدادەوە خەرجی بۆ دابین دەکرێت و پێشتریش لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو بە "هیوای وڵاتەکە و ناوچەکە" وەسفکرا، سەردەکێشێت بۆ ئەو پرسیارانەی بۆچی بەغداد مووچەی پێشمەرگە نادات. بەپێچەوانەی حەشدەوە، پێشمەرگە بەشێکە لە دەستووری عێراقی. دانوستانەکان بۆ بودجە درێژەی کێشاوە و بەپێچەوانەی بەڵێنەکانی بەغدادەوە، پێشمەرگە بەشێوەیەکی سیستیماتیکی کەم بودجەیە. سەردانێک بۆ بنکە و بەرەکانیان واقیعەکە دەردەخات. ئەوان زۆرجار چەکی قورس، ئۆتومبیلی سەربازی، سەربازگە و بنکەیان نییە بۆ پیشمەرگەکان. لەکاتی جەنگی دژی داعش، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یارمەتیدەر بوون لە ڕاهێنانی پێشمەرگە و هەندێک لیوایان پرچەک کرد. چەند ملیۆن دۆلارێک بۆ تەرخانکردنی خەرجی لە واشنتنەوە وابڕیارە بێت. پێشمەرگە پاڵپشتی دەوێت بۆ چاکسازی لە یەکەکانیاندا، هەروەها حەزیان لە چەکی دژە تانک، زرێپۆش، دژە فرۆکەی بێ فرۆکەوانییە. بەڵام نیگەرانییەکە ئەوەیە ئەو پشتیوانییە، ئەگەر بشگات، زۆر کەم دەبێت و زۆریش درەنگ دەبێت لەگەڵ ئەوەی هاوپەیمانەکانی ئێران هێزیان فراوانتر دەبێت و لەڕێگەی ئەو دەسەڵاتەیانەوە لە پارێزگا سوونییەکان کە لەژێر دەستی داعشدا ئازادکران ململانێیەکی نوێی توندڕەوی دروست دەبێت. فەرماندەیەکی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەدا سەربازەکانی تەنها لەسەدا ٢%ی ئەو کەلوپەل و بودجەیەیان بەدەست گەشتووە کە دەبوو پێیان بگات. "هەموو ئەوانەی تر دەکەونە دەست هێزەکانی ئاسایشی عێراق و حەشدی شەعبی"، فەرماندەکە وای وت. هەندێک لە گرژیەکان بەرەو پێشچوونیان بەخۆیانوە دیوە لەژێر دەسەڵاتی سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی، بەڵام دەسەڵاتی کەمە و ئەو بەرەوپێشچوونانە هاوپەیمانی فەتح ناگرێتەوە کە پەیوەندی هەیە بە حەشدەوە یان پارتەکەی موقتەدا سەدر کە زۆرترین کورسی پەرلەمانی هەیە. بەمدواییانە سەدر سەردانی تارانی کرد لە ١٠ی ئەیلولدا بۆ ئامادەبوون لە بۆنەیەکدا لەگەڵ ئایەتوڵا خامنەیی و قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودس. ئەو سیمبولە لە هەولێردا فەرامۆش نەکرا. "ئەوە ئەوە پیشان دەدات کە گرنگ نییە چەنێک سعودیە و ئەوانی تر پارە بدەنە سەدر، ئەو هەر لەبن دەستی ئەوان [ئێران]دایە". بەرپرسێک وای وت. بە هەبوونی سەرۆک وەزیرانێکی دەستەمۆ و دڵ و دەروون باش لە بەغداد، ئێرانێکی بەدەسەڵات، هێزی مەزهەبی لەسەر سنور، هەروەها سەرهەڵدانەوەی داعش، هەرێمی کوردستان ڕوو لە ئەمریکا دەکات بۆ پشتیوانی. "تۆ کێت هەیە وەک هاوڕێ، هاوپەیمان و هاوبەش، لەگەڵ کۆمەڵگەیەکی کراوە"، ئەوانەی هەولێر وا دەڵێن. دوای چەندین ساڵ کارکردن لەگەڵ واشنتن، هەولێر بەیاننامەیەکی روونتر یان "پەڕەیەکی سپی" دەوێت کە گوزارشت لە نیاز و پابەندییەکانی ئەمریکا بکاتەوە. بەڵام نشێوی ساکار هەیە کە وا لە هەرێمەکە دەکات دوورە دەست بێت، بۆ نمونە: لە نەبوونی سەردانێک لەلایەن سەرکرداکانی بەغدادەوە بۆ واشنتن، سەرکردەکانی هەرێم پێیان وتراوە پرۆتۆکۆل ڕێگەیان پێنادات سەردانی واشنتن بکەن. ئەمە مانای ئەوەیە نزیکترین هاوپەیمانی ئەمریکا لە عێراق، لە واشنتن میوانداری لێ ناکرێت. هەولێر ڕووبەڕووی چەند ئاڵنگاری (چالنج)ێک بوەتەوە. دەیەوێت ناکۆکییەکانی لەگەڵ بەغداد چارەسەر بکات لەسەر کەرکوک و شنگال، هەروەها هانی سەقامگیری زیاتر بدات لە دەشتەکانی نەینەوا لەنێوان هەولێر و موسڵ. ئانۆ جەوهەر عەبدولمەسیح، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە پەرۆشییەوە باسی ڕۆلی حکومەتی هەرێمی کرد لە لەخۆگرتنی ئەو مەسیحیانەی لەدەست داعش رایانکردووە و لەدروستکردنی بارودۆخێکدایە بۆ گەشەی کۆمەڵگەی مەسیحی. وەزیر باسی لەو کێشانە کرد ئێستا مەسیحییەکان تووشی دەبن لە نەینەوا بەهۆی هێزە مەزهەبییەکانەوە. عەبدولمەسیح پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئەمریکا دەتوانێت ڕۆڵێکی هەبێت لێرە، بەتایبەتی بەلەبەرچاوگرتنی پابەندی ئیدارەی ئێستا بەرامبەر ئازادی ئایینی. ئەو یەزیدیانەی لەدەست داعش رایانکردووە هێشتا لە کەمپی ئاوارەکاندا دەژین لە هەرێمی کوردستان و ناتوانن بگڕێنەوە بۆ شنگال کە ئەمنییەتی تێدا بەرقەرار نییە. وەزیری گواستنەوە دەڵێت ئێستا دەرفەتێک هەیە بۆ ڕاکێشانی کەرتی تایبەت و دابینکردنی بژاردەی نوێ بۆ گواستنەوە. زۆرجار حکومەتی هەرێم فەرامشکراوە بەتایبەتی لە سەردەمی "چەوساندنەوەی" سەددام حوسەیندا. ئێستا، پرد و رێگا خێرا نوێیەکان کە درێژدەبەنەوە لەباکوری هەولێرەوە بەرەو دهۆک و سنوری تورکیا نمونەی داهاتووەکەن، بەڵام ئەو داهاتووە پێویستی بە بودجەیەک هەیە لە بەغدادەوە. ئەو گیرۆدە داراییانەی ڕووبەڕووی کەرتی گواستنەوە دەبێتەوە پەیوەندیان بەو گیرۆدەییانەوە هەیە کە ڕووبەڕووی پێشمەرگە بوونەوەتەوە. پێشمەرگە هەرێمەکە بە سەلامەتی و سەقامگیر دەهێڵێتەوە؛ ئەوان ڕۆڵێکی جەوهەری دەبینن لە ئابووریەکدا کە بەستراوە بە بازرگانی لەگەڵ تورکیادا. دۆخەکە دۆخێکی ئاڵۆز و قورسە بۆ هاوسەنگ کردن. "ئێمە پێویستیمان بە هاوکاری جدی هەیە بۆ پارێزگاری کردنی خۆمان، هەموو خولەکێک لەژێر هەڕەشەداین. دەبێت بۆ هەر ئەگەرێک ئامادە بین"، فەرماندەیەکی کورد وای وت کە بەرپرسە لە سنوری هەرێم و ئێران و تورکیا. "ئێمە لە هەوڵداین بێینەوە سەر سکە و پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتی ناوەند بەرەو باشتر دەڕوات، پێموایە سەرۆک وەزیرانی ئێستا تاکە دەرفەتی ئێمەیە، ئەگەر نەتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین لەگەڵ ئەوانەی ئێستا سەرکردایەتی عێراق دەکەن ئەوا ئەگەر کەمە بتوانین ئەو کێشانە چارە بکەین لە داهاتوودا"، فەرماندەکە وای وت. لێدوانەکەی ئەو و بەرپرسەکانی تریش لە وەزارەتەکان و بەرەکانی پێشمەرگە نیگەرانییە هەڵتۆقیوەکە نیشان دەدەن سەبارەت بە داهاتووی هەرێمەکە، دوو ساڵ دوای دەرکردنی داعش لە موسڵ و هەولێریش تووشی هەرەس بوویەوە بەهۆی ڕیفراندۆمەوە. سیاسەتی واشنتن ئەوەیە کە دووربکەوێتەوە لە ململانێ لەگەڵ ئێران لەکاتێکدا بەردەوام بێت لە کەمپینی "فشاری باڵا". بەڵام گرژییەکانی کەنداوی فارس کاریگەری دەکەنە سەر عێراق چونکە گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، کە هەندێکیان سزایان خراوەتە سەر لەلایەن ئەمریکاوە بەهۆی پەیوەندیان بە سوپای پاسدارانەوە، بونەتە هەڕەشە بۆ هێزەکانی ئەمریکا و داوای ئەوەیان کردووە ئەو هێزانە عێراق بەجێ بهێڵن. ئەمە هێزەکانی ئەمریکای هەڵپیچاوە و دۆخێکی قەیراناوی دروست کردووە. هەروەها ئەمە مانای ئەوەشە یاسادانەرانی ئەمریکا نیگەرانن دەربارەی گۆشەگیرکردنی عێراق. بۆ هەرێمە کوردییەکە، پەیامی سەرەکی ئەوەیە واشنتن دەبێت هەولێر وەک هاوبەشێکی بنەڕەتی سەیر بکات بۆ سەقامگیری ناوچەیی. ئەمریکا لە ناو پێگەیەکی هاوسەنگکردنی ئاڵۆزدایە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لەکاتێکدا جەنگی دژی داعش دەکەن، چاویان لەسەر ئێرانە، هەروەها کار لەگەڵ تورکیا دەکەن بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام. ئەمە مانای ئەوەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت ئامادەبێت بۆ گێڕانی ڕۆڵێکی گرنگتر. ئەوانەی لە هەولێر دەژین بیر لەوە دەکەنەوە ئاخۆ کەی واشنتن شتەکان بەم جۆرە ببینێت.
هاوڵاتى پرۆژەیاساى چاکسازى لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە بۆ پەرلەمانى کوردستانى نەنێردراوە، بەبڕواى هەندێک لەپەرلەمانتاران، پارتى و یەکێتى دەیانەوێت هەیمەنەى پەرلەمان، بکەنە ژێر دەسەڵاتى حکومەت و سەرۆکایەتییەکانەوە و پەرلەمان لاواز بکەن. لە کۆبوونەوەى ژمارە سێى ئەنجوومەنى وەزیران لە 30-7-2019 بڕیاردرا بەپێکهێنانى لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە پرۆژەیاساى چاکسازى لەمووچە و خانەنشینى و دەرماڵەکان بەسەرۆکایەتى فرسەت ئەحمەد، وەزیرى دادى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئەندامێتى (وەزیرى دارایى و ئابووری، وەزیرى پلاندانان، وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پەرلەمان، سەرۆکى دیوانى چاودێریى دارایی، سەرۆکى دەستەى دەستپاکی، سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیران، سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران، بەڕێوەبەرى گشتى ژمێریارى لەوەزارەتى دارایى و ئابووری، نوێنەرى تۆمارى بایۆمەترى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان). لەوەرزى یەکەمى یاسادانان کۆمەلێک فراکسیۆن چەند پڕۆژەیەکیان پێشکەشى سەرۆکایەتى پەرلەمان کرد، بەڵام نەخراوەتە بەرنامەى کارەوە. کاوە عەبدولقادر، ئەندامى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لەپەرلەمانى کوردستان، بە هاوڵاتى وت "دەبوو بخرێنە بەرنامەى کارەوە، بەڵام بە نایاسایى نێردراوە بۆ حکومەت، چونکە لەهیچ بڕگەیەک باس لەوە ناکرێت دەبێت بنێردرێتەوە بۆ حکومەت، ئەوەى تێدا نییە، بۆیە 14پێشنیازى یاسا نێردراوە بۆ حکومەت و زۆربەیان پرۆژەى چاکسازین و ئیمەش پرۆژەى خۆمان هەبوەو بەداخەوە زیاتر لەمانگێکە ئەو پرۆژانە نەنێردراونەتەوە بۆ پەرلەمان و وەڵامیش نەدراونەتەوە". وتیشى "بەداخەوە پارتى و یەکێتى دەیانەوێت هەیمەنەى پەرلەمان بکەنە ژێر دەسەڵاتى حکومەت و سەرۆکایەتییەکانەوەو پەرلەمان لاواز بکەن، کە ئەوەش کارێکى زۆر خراپە". ئەوەشى خستەڕوو "تەنیا لیژنەیەک لە فراکسیۆنەکانى دەسەڵات دروستکراون، یەکێتى و پارتى لەسەر ئەوە پێکنایەن، کە بندیواریان زۆر هەیەو نایانەوێت دەستبەردارى بن، بۆیە پێک نایەن کە بنێردرێتەوە بۆ پەرلەمان و دەبوو بەهەموو پێوەرێک 15ى نۆ بنێردرێتەوەو تائێستا نەنێردراوەتەوە". لە دوو مانگى رابردوودا لیژنەیەک بۆ مەبەستى ئامادەکردن و تاوتوێکردنى پرۆژەکە لە حکومەت و سەرۆکى فراکسیۆنەکانى لایەنەکانى نێو کابینەى نۆیەم پێکهێنراو پێنج کەس دیارى کران وەک ئەندامانى لیژنەى پەرلەمان و لەگەڵ لیژنەى حکومەت ئامادەکارى بۆ رەشنوسى پڕۆژەکە دەکەن، دواتر دەهێنرێتە پەرلەمان و رێکارە یاساییەکانى دەگیرێنەبەر. هەرچەند دەبوو لەناوەڕاستى ئەم مانگەدا پرۆژەکە رەوانەى پەرلەمان بکرایە، بەڵام تائێستا نەنێردراوەتە پەرلەمان و هیچ وادەیەکیش دیارینەکراوە. جەمال حەوێز، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى لەپەرلەمانى کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى "ئەوەى ئیمە ئاگادارین پرۆژەى چاکسازى لەوانەیە هەفتەى داهاتوو بێتە پەرلەمان و ئامادەباشى باشى بۆکراوە و تیدەپەڕێت و شتى باشى تێدایە بۆ خەڵک و هەموو فراکسیۆنەکان لەسەرى کۆدەبن و تیدەپەرێت". ئەوەشى راگەیاند "تائیستا لیژنەکە کۆبونەوەمان نەکردووە، بەڵام هەفتەى داهاتوو، لیژنەکە کۆدەبینەوە و را و سەرنجى پەرلەمان لەسەرى دەدرێت و حکومەت هەندێک گۆڕ‌انى تێدا کردووە، لەخولى چوارەم ئەو پرۆژەیە تێپەڕێنرا، بەڵام حکومەت ڕایگرت، هەندێک گۆڕ‌انى تێدا کراو سەرنج و تێبینى خۆمان دەڵێین". بەپێى چەند زانیارییەک تائێستا یەکێتى و پارتى لەسەر شێوازى مامەڵەکردن لەگەڵ موچەى بندیوار‌و خانەنیشى سەربازیی رێنەکەوتوون. لەوبارەیەوە، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى، وتى "پرۆسەى بایۆمەترى کراوەو ئەوانەى دوو مووچەو سێ موچەیان هەیە چاکسازى تیدا کراوە، سەبارەت بەکێشەى بندیوار پێموانیە بەو شێوەیە بێت، بەڵکو گۆڕانکارى تیدایەو خانەنشینى مەدەنى و ئەوانە گۆڕانکارى تێدا دەکرێت لەبەرژەوەندى خەڵک". مونا قەهوەچی، جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند"بە فەرمى لەلایەن حکومەتەوە رۆژى ناردنەوەى پرۆژەکە بۆ پەرلەمان دیارینەکراوە، بەڵام بەمنزیکانە دەنێردرێتەوە پەرلەمان". هاوکات عەلى حەمەساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، "وەک پەرلەمان لێکۆڵینەوەء بەدواداچوونێکى وردمان لەبارەى گەندەڵى لەخاڵە سنوورییەکان کردووە و خستوومانەتە بەردەست لایەنى پەیوەندیدار، ئێستا وەزارەتى دارایى سەرقاڵى لێکۆڵینەوەو ئامادەکردنى پرۆژەن بۆ پێداچوونەوە بەسیستمى باج و گومرگ". حکومەتى هەرێمى چاکسازیکردنى بە 13 خاڵ لەکارنامەکەیدا چەسپاندوە، پرۆژەیاساى چاکسازى چاکسازیى لە 20 مادەء چەندین بڕگە پێکدێت، بەجێبەجێکردنى پرۆژەکە 120 ملیار دینار بۆ بودجەى گشتى دەگەڕێنێتەوە. ئەو بوارانەى بڕیارە چاکسازییان تێدا بکرێت بریتین لەخانەنشینى نایاسایی، خانەنشینیى وەزیر، بریکارى وەزارەت، بەڕێوەبەرى گشتی، پلەباڵاکان نامێنێت، هەر حزبییەک پلەى باڵاى پێدرابێت لێى دەسەنرێتەوە، هەڵوەشاندنەوەى یەکە ژمێریارییەکانى هێزەکانى 70 ء 80، بەستنەوەى یەکە ژمێریارییەکان بەوەزارەتى پێشمەرگەوە. هەروەها بڕینى مووچەى ئەوانەى بە نایاسایى خراونەتە لیستى هێزەکان، خانەنشینى هاوشێوەى عێراق دەبێت، پلەى وەزیفى و تەمەن ء خزمەت دەکرێنە پێوەر بۆ خانەنشینی، پلە تایبەتەکان وەکو فەرمانبەرێکى ئاسایى مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، تەواوى هێزە پاسەوانییەکان رێکدەخرێن بۆ کاروبارى حکومەت، لابردنى پاسەوانى بەرپرسە حزبییەکان لەسەر شانى حکومەت، پاسەوان تەنها بۆ پلەباڵا سەربازییەکان دابین دەکرێت، کۆتاییهێنان بەپاسەوانى بندیوار‌و خەیاڵی. بەپێی پرۆژەکە هەروەها پلە لەوانە دەسەنرێتەوە کە بە نایاسایى بەرز کراونەتەوەو هەر کەسێک بەتەزکییەى حزبى پلەى وەرگرتبێت لێى دەسەنرێتەوە. جێگرى سەرۆکى پەرلەمان، ئەوەشى راگەیاند "رۆژەیاساى چاکسازى لەمووچە و خانەنشینى و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکان یەکێکە لەو پرۆژەیاسا گرنگانەى کە بەلاى پەرلەمانى کوردستانەوە گرنگەو ئامادەین هاوئاهەنگى تەواو لەو بارەیەوە لەگەڵ حکومەت بکەین".
سازدانی: سامان مەجید (١-٢) جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەجەکە (KCK) لە وەڵامی چەند پرسیارێکی رۆژنامەی هاوڵاتی-دا لەسەر دۆخی قەندیل و باکورو رۆژائاوای کوردستان سیاسەت و بۆچوونی خۆیان رووندەکاتەوە، هەروەها کۆمەڵێک زانیاری نوێ بۆ یەکەم جار دەخاتەڕوو لەچوارچێوەی پرسیارەکانی هاوڵاتی-دا. هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەجەکە ئاماژە بەوەدەکات کە دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) له‌گه‌ڵ دەزگای پاراستنی پارتی کار ده‌کات، دەشڵێت وای بۆده‌چین له‌گه‌ڵ به‌شێک له زانیاریش کاربکه‌ن. لەو بارەیەشەوە وتی «به‌هۆی پارچهبوونییهوه ده‌شێت هه‌موو یەکێتی (YNK) نه‌گرێته‌وه، به‌ڵام وابۆیدهچین له‌گه‌ڵ به‌شێک له (زانیاری)ش کارده‌که‌ن. به‌تایبه‌تیش کۆمه‌ڵێک هێما و نیشانه له‌به‌رده‌ستتدا هه‌ن که بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ندێک له که‌سانی ناو (زانیاری) لێپرسراو له کاروباری هه‌رێمه‌کانی قه‌ندیل و کارکردنیان له‌گه‌ڵ (میت) یه‌کلا ده‌کاته‌وه، هێرشه‌کانی دژی قه‌ندیل ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنێت و له‌م خاڵه‌دا به ئاسه‌واری بەرچاو گه‌یشتووین «. جەمیل بایک لەوەڵامی پرسیارێکی هاوڵاتی-دا سەبارەت بەکۆکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەنزیک گەریلاکانی هەپەگە،ئاماژە بەوەدەدات کە لەچەند شوێنێک هه‌ڵوێستی «هه‌ستیار و وریا»یان گرتۆتەبهرو نه‌رمیمان نواندوە، به‌ڵام له هه‌ندێک شوێنیش کۆکردنەوەی هێز لە نزیکی ئەوان په‌سه‌ند ناکه‌ن و به‌واتای شه‌ڕ سەیری دەکەن. دەشڵێت «ئاشکرایه که به‌رده‌وامییه‌که‌ی به‌واتای شه‌ڕ دێت. له‌م سۆنگەیەوە زانییان که به‌ڕاستیش شه‌ڕ و پێکدادان رووده‌دات، به‌شێوه‌یه‌کی قسمی هه‌نگاوێک کشانه‌وه؛ له هه‌ندێک شوێن هێزیان که‌مکرده‌وه‌و له‌هه‌ندێک شوێنی تر کشانه‌وه«. هەروەها دەڵێت «له هه‌ندێک شوێنیش هێشتا جموجۆڵی پێشمه‌رگه هه‌یه بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه و ته‌نگه‌تاوکردنی هه‌رێمه‌کانمان. هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌تایبه‌تی له کاتێکدایە که‌ده‌وڵه‌تی تورک به‌رده‌وام لههێرشدایه و جاڕی ئەوە ده‌دات و ده‌ڵێت: گه‌ریلامان گه‌مارۆدا، سه‌رکوتیان ده‌که‌ین، پاکتاویان ده‌که‌ین. بۆیە هه‌رگیز مایه‌ی په‌سه‌ندکردن نین». جه‌میل بایک لەبارەی دۆخی ناوچەکەوە دەڵێت «ئه‌مڕۆ سێیەمین جه‌نگی جیهانی له رۆژهه‌ڵاتی ناویندایه. شه‌ڕێکه تێیدا هه‌وڵی تێکدانی هاوسه‌نگییه‌کانی پێشوو و ئاواکردنی هاوسه‌نگی نوێ ده‌درێت، که ئەمەش له‌هه‌مانکاتدا به‌واتای دروستبوونی ستاتۆی نوێ دێت لهناوچەکەماندا.» میت له‌گه‌ڵ پاراستن کارده‌کات وای بۆ ده‌چین له‌گه‌ڵ به‌شێک لهزانیاریش کاربکه‌ن لەبەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ هاوڵاتی سەبارەت بە جیاوازیەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات جیاوازییان هەیە لەتێڕوانینهکانیان بۆ شه‌نگال و رۆژئاوا، چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناوخۆی کورد له‌باشوری کوردستان و هه‌روه‌ها جیاوازیشن لە تێڕوانینیان بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست. سەبارەت بەشەنگالیش دەڵێت «به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌و دەڤەرە (شەنگال) خۆبه‌ڕێوه‌به‌رو خۆسهربێت چ له (PDK) و چ له‌حکومه‌تی ناوه‌ندیش. به‌کرده‌یه‌کی راستی نازانین چ حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان بێت یاخود حکومه‌تی ناوه‌ندی له‌وێ قه‌ڵه‌مڕه‌و بن». سەبارەت بەو پەیامانەش کە لەم هاوینەدا ئاراستەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیان کرد، دەڵێت «لێره‌وه ناتوانین بڵێین ئه‌و په‌یامه ئهرێنیانهمان وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه که ئاڕاسته‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی باشوری کوردستان‌مان کردوون. جەمیل بایک بەشیوەیەکی ورد‌و دورودرێژ وەڵامی پرسیارەکانی هاوڵاتی داوەتەوەو بەچەند بەشێک شەممەو چوارشەممە لەڕۆژنامەی هاوڵاتی بڵاودەبێتەوە، پاشان لەماڵپەڕی هاوڵاتی بەش بەش دادەبەزێت. هاوڵاتی: له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ری (KCK) و به‌تایبه‌تیش (موراد قەرەیڵان) و (جه‌میل بایک) سه‌باره‌ت به‌باشووری کوردستان په‌یامی تایبه‌تیان هه‌بوو، وەڵامی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان بۆ ئه‌و په‌یامانه چی بوو؟ جه‌میل بایک: ئێمه وه‌کو ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی گەلی کوردستان له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا که سێیەمین جه‌نگی جیهانی تیادایه یه‌کێتی ناوخۆی کوردان به‌گرنگ ده‌زانین. کوردان لهیەکەمین جه‌نگی جیهانیدا بێهێز بوون، به‌هۆی نه‌بوونی پێشه‌نگ و پێشنەخستنی یه‌کێتیی ناوخۆیی کوردانه‌وه کوردستان کرا به چوار پارچه و سیاسه‌تی قڕکردن له‌سه‌ر هه‌ر یه‌کێک له پارچه‌کانی بە شێوازی جیا جیا په‌یڕه‌و کرا. ئه‌مڕۆ سێیەمین جه‌نگی جیهانی له رۆژهه‌ڵاتی ناویندایه. شه‌ڕێکه تێیدا هه‌وڵی تێکدانی هاوسه‌نگییه‌کانی پێشوو و ئاواکردنی هاوسه‌نگی نوێ ده‌درێت، که ئەمەش له هه‌مانکاتدا به‌واتای دروستبوونی ستاتۆی نوێ دێت لهناوچەکەماندا. گەلی کورد که به‌هۆی ئه‌و هاوسه‌نگی و پێگه‌یه‌ی له‌دوای یەکەمین جه‌نگی جیهانیدا هاته کایه‌وه که‌وته به‌ر قڕبوونهوه، لههەلو مەرج و دۆخی ئێستادا ده‌رفه‌تی بۆ رەخساوە. سه‌راپا وڵاتانی ناوچه‌که له‌م جه‌نگه‌ی ئێستای جیهانیدان. به‌تایبه‌تیش ده‌وڵه‌تی تورک که پێشه‌نگی دوژمنایه‌تی کردنی کوردستان و کوردانه هه‌موو رێ و رێبازێکی قڕێژو گڵاوی بۆ سوودمه‌ند نه‌بوونی کوردان لهههلومهرجهکانی ئه‌م جه‌نگه خستۆته‌گه‌ڕ. له‌به‌رامبه‌ر تێکۆشانی ئازادیخوازی کوردان له هه‌موو شوێن و جێگه‌یه‌ک شه‌ڕی بەرپا کردووەو ده‌کات، چونکه ده‌بینێت کەکوردان رێکخراون، بوون به‌هێزی سیاسی و له‌ناو په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانی جیاجیادان. ده‌زانێت ئه‌گه‌ر بێت‌و رێگری لەکورد نەکرێت، ئه‌وا له‌هه‌لومه‌رجی ئه‌م جه‌نگه جیهانییه‌دا ده‌بێته خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی به‌هێز له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا، سه‌ره‌نجامیش ئەمە ده‌بێته هۆکاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیاسه‌تی قڕکردنی کوردان که ئامانجی سه‌ره‌کی ده‌وڵه‌تی تورکه. هەربۆیە له‌به‌رامبه‌ر به‌ته‌واوی گه‌لی کورد شه‌ڕده‌کات. بهڕەوای نازانین حکومه‌تی هه‌رێم یاخود ناوه‌ند لهشەنگال قه‌ڵه‌مڕه‌و بن ده‌وڵه‌تی تورک تاکه ستراتیژێکی هه‌یه؛ ئه‌ویش قڕکردنی کوردانه و کوردستانیش بکاته گۆڕه‌پانی پەلهاوێشتنی به‌نه‌ته‌وه‌بوونی تورک، که باکوری سوریا و باشوری کوردستانیش ده‌گرێته‌وه. بێگومان له‌خاڵێکی وه‌هادا که له‌لایه‌ک ده‌رفه‌تی ده‌سکه‌وتی گه‌وره له‌به‌رده‌م کورداندایهو له‌لایه‌کی تریش دوژمنانی کورد بۆ رێگرتن و ته‌نانه‌ت له‌ناوبردنی ده‌ستکه‌وته‌کانی کوردان له هێرش و په‌لاماردان، ئێمه په‌یامی ئه‌رێنی به‌هه‌موو رێخستنه‌کانی کوردستان ده‌ده‌ین. چونکە له‌وه‌ها قۆناغێکدا پارچه‌بوون و شه‌ڕی نێوان کورد ته‌نیا زیان به پارتێک ناگه‌یه‌نێت؛ به‌پێچه‌وانه‌وه زیان به‌تەواوی گه‌لی کورد و به‌سەرجەم پارته‌کانی ده‌گه‌یه‌نێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئێمه پارچه‌بوون و شه‌ڕی نێوان کوردان به‌کارێکی راست نازانین. کوردان له‌هه‌لومه‌رجی ئه‌م جه‌نگی جیهانییه‌دا ته‌نیا له‌پارچه‌یه‌کی کوردستاندا ناتوانن به‌خواست و ئامانجی خۆیان بگه‌ن. یه‌کێتی نێوان کوردان و تێکۆشانی سهرتاپاگیرییان تاکه گه‌ره‌نتی ده‌ستکه‌وته‌کانه له‌هه‌موو پارچه‌کاندا. لێره‌وه به‌هۆی شه‌ڕ و هه‌لومه‌رجه سیاسییه‌کانی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوین، هه‌ست بهبهرپرسیارێتییهکی مێژوویی ده‌که‌ین و په‌یامی ئه‌رێنی و یه‌کێتی به هه‌موو پارته سیاسییه‌کانی کوردان و کوردستان ده‌ده‌ین نه‌ک ته‌نیا به‌حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان. رێگەچارەی دیموکراتییانه و لێک تێگه‌یشتن وەک چەمکی چارسه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوانیان ده‌ستنیشان ده‌که‌ین. له‌لایه‌کی تریشه‌وه لەمیانی ئەم بانگهوازییانەوە هه‌وڵده‌ده‌ین سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورک و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی تر پووچه‌ڵ بکه‌ینه‌وە که‌خوازیارن شه‌ڕ بخه‌نه نێوان کوردانه‌وه. ده‌وڵه‌تی تورک به‌تایبه‌تیش ده‌یه‌وێت هێزه سیاسییه‌کانی باشوری کوردستان و ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی کوردستان به‌گژیه‌کدا بهێنێت و به‌شه‌ڕیان بدات، ده‌یه‌وێت کورد لاواز بکات و هه‌ژموون و فه‌رمانڕه‌وایی خۆی به‌سه‌ر کوردان‌دا بسه‌پێنێت و پته‌وی بکات. ئێمه نامانه‌وێت که‌س بکه‌وێته ناو ئه‌و ته‌ڵه‌زگه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌مانه‌وێت ئه‌م سیاسه‌ته دوژمنکارانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک پووچه‌ڵ بکه‌ینه‌وه که‌تاکه ئامانجی قڕکردنی کورده. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بانگه‌وازی و په‌یاممان ئاراسته‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان و پارته سیاسییه‌کان کرد‌و ده‌که‌ین و به‌رده‌وامیشین له‌سه‌ر بانگهوازییهکانمان. هاوکات نامه‌ش ده‌نێرین. لێره‌وه خوازیارین کێشه هه‌نووکه‌ییه‌کان سووک بکه‌ین و نه‌یانهێڵین، به‌تایبه‌تیش لەهەلومەرجێکدا که هێنده‌ی گه‌وره‌یی هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌کانی به‌رده‌م کوردان، مه‌ترسی گه‌وره‌ش له‌ئارادایه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کان رێکبخه‌ینه‌وه و گرژییه‌کان نه‌هێڵین. هیچ شتێک نییه به‌هێنده‌ی ئه‌م خواسته راست و به‌جێ بێت. چونکه راستییه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ن کهدهستنیشانمان کردوون. هێشتا ستاتۆ له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا دیار نییه، دیار نییه دۆخی تورکیا، سوریا، ئێران و عێراق چی به‌سه‌ردێت. شه‌ڕو ناکۆکییه‌کان به‌رده‌وامن، هیچ هێمایه‌کیش نییه لە ماوەیەکی کورت‌دا ئاماژە بەکۆتایی هاتنی شه‌ڕه‌که بکات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دۆخه له‌لایه‌ک هه‌ل و ده‌رفه‌ت و له‌لایه‌کی تریش مه‌ترسی هه‌یه بۆ کورد. له‌کاتێکی وه‌هادا که له‌نێوان ئێمه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی کوردانیشدا کێشه هه‌یه، ئایا ده‌کرێت هه‌ر ته‌ماشا بکه‌ین، یان قووڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه په‌سه‌ند بکه‌ین و چاوپۆشی‌یان لێبکه‌ین؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بانگه‌وازیمان کرد. وه‌ڵامی ئه‌رێنی و راسته‌وخۆمان به‌دینه‌کرد. بێگومان له‌ئاستێکی نزمدا چاوپێکه‌وتن هه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌کان نه‌پچڕاون. هاوکات ئه‌و په‌یامە کراوانەشمان که به‌ڕێگه‌ی راگەیاندنەوە ده‌یاننێرین به شوێنی مه‌به‌ست ده‌گه‌ن. له‌لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ر له‌و ئاسته نزمه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانه‌وه ئاڵوگۆڕی په‌یام له‌ئارادایه و له‌م ئاڵوگۆڕه‌دا هه‌ڵوێستی نه‌رێنی بەدیناکرێن. ده‌ڵێن به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ندێک بابه‌ت ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌ئاستی په‌یامه‌کانماندا ناتوانین باس له‌وه‌ڵامی حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان بکه‌ین. له‌لایه‌ن هه‌ندێک له‌دۆستان و که‌سانی دیکه‌وه ئاڵوگۆڕی په‌یام له‌ئارادایه، هه‌ڵوێستێکی زۆر نه‌رێنیانه نییه، به‌ڵام ئه‌مه واتای نه‌مانی کێشه‌کانی نێوانمان ناگه‌یه‌نێت. چونکه سیاسه‌تی کوردان شێوازێکی گرتووه، کاتێک به‌ئاشکرا له‌گه‌ڵ یه‌ک قسه ده‌که‌ن یان په‌یام ئاراسته‌ی یه‌کتر ده‌که‌ن، هه‌ڵوێستی زۆر توند‌و پچڕێنه‌ری په‌یوه‌ندییه‌کان به‌دی ناکرێت، که‌چی له‌کرداردا شتی جیاجیا دێنه کایه‌وه. دۆخێکی وه‌هاش هه‌یه. هه‌ربۆیه ئه‌و په‌یامه نهرمڕۆیانهی له‌ڕێی ناڕاسته‌وخۆ یاخود دۆسته هاوبه‌شه‌کانمانه‌وه ئاڵ‌وگۆڕیان ده‌که‌ین له‌کرداردا نرخێکی سیاسی ئه‌وتۆیان نابێت. لێره‌وه به‌ڕاستیش وه‌ڵامێکی ئه‌رێنی په‌یام و بانگهوازییهکانمان به‌دیناکه‌ین. ئابڵوقه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی باشوری کوردستان له‌سه‌ر کامپی مه‌خمور به‌شێوه‌یه‌کی به‌رجه‌سته له‌لایه‌ن هه‌موو گه‌لی کورده‌وه ده‌بیندرێت. ئابڵوقه‌ی سه‌ر کامپی مه‌خمور له رووێکه‌وه به ئابڵوقه‌یه‌کی سه‌ر ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی کوردستان نیشان ده‌درێت. به‌لای خۆیانه‌وه ئه‌و گۆڕه‌پانه به‌لاوازترین بوارێک ده‌زانن که‌په‌یوه‌ندیداره به ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازه‌وه، له‌وێوه هه‌ڵوێستیان له‌دژی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخواز وه‌رگرتووه و له‌وێوه په‌یامی خۆیان ده‌ده‌ن. ئاشکرایه کهئەمەش بەهیچ جۆرێک ته‌رزو شێوازێکی راست و به‌جێ نییه. لێره‌وه ناتوانین بڵێین ئه‌و په‌یامه ئهرێنیانهمان وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه که‌ئاراسته‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی باشوری کوردستان‌مان کردوون. هاوڵاتی: له‌یه‌کێک له پهیامهکانتاندا هاتووه کهپێشمهرگه له‌به‌رامبه‌ر به‌گه‌ریلا سه‌نگه‌ری گرتووه. مه‌به‌ستتان لهسهنگهرگرتن چی بوو و دوای ئه‌و په‌یامه‌شتان هێشتا سهنگهرگرتنیان به‌رده‌وامه؟ جه‌میل بایک: راسته، له‌سه‌ره‌تای به‌هاری 2019ه‌وه بینیمان پێشمه‌رگه‌کانی (PDK) له‌زۆر شوێن ده‌یانه‌وێت به‌ده‌وری هه‌رێمه‌کانی گه‌ریلادا سه‌نگه‌ر بگرن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌وڵیان ده‌دا و کاریشیان ده‌کرد، له‌لایه‌کی تریشه‌وه داوایان ده‌کرد له‌هه‌ندێک شوێن که ئێمه په‌سه‌ندمان نه‌ده‌کردو به‌واتای گه‌مارۆدانی گه‌ریلا ده‌هات سه‌ربازگه‌ی گه‌وره دروست بکه‌ن. له‌کاتێکدا ده‌وڵه‌تی تورک له 2018دا هێرشی کرده سه‌ر لێلکان و هه‌رێمه‌کانی خواکورک و هه‌ندێک گردی داگیرکرد. له 2019دا ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو به‌رده‌وام بێت له‌م هێرشانه‌ی دا. جموجۆڵی له‌و جۆره له خنێره هه‌بوو، سه‌ربازیان هه‌ڵڕشته سه‌ر گردی شه‌کیف (شاکێو) و هه‌ندێک شوێنی خواکورک. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی تورک ده‌یه‌وێت هه‌ندێک گردی نزیک له‌هه‌رێمه‌کانی گه‌ریلا داگیربکات، له‌هه‌ندێک شوێنی تر خۆی جێگیربکات و داگیرکه‌رییه‌که‌ی پته‌و بکات. له‌قۆناغێکدا که هێرشی سه‌ختی به‌و جۆره‌ی ده‌وڵه‌تی تورک له‌دژی گه‌ریلاکان له‌ئارادایه بینیمان (PDK) پێشمه‌رگه‌کانی هێناوه بۆ هه‌رێمه‌کانی نزیک له هه‌رێمه‌کانی گه‌ریلاو هه‌ندێک سه‌نگه‌ریان گرتووه. به‌ڕاستیش ئه‌وانه هه‌ڵوێستی مه‌ترسیدارن. بێگومان ئێمه له‌نزیکه‌وه چاودێری ئه‌و جموجوڵانه ده‌که‌ین. له‌لایه‌ک که‌ده‌وڵه‌تی تورک به‌ناوی ئۆپەراسیۆنەکانی چه‌پۆکی 1-2-3 و نازانم چه‌نده‌وه درێژه به‌هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌کانی گه‌ریلا ده‌دات، له‌و لاشه‌وه کاتێک (PDK) پێشمه‌رگه‌کانی له‌نزیک هه‌رێمه‌کانی گه‌ریلا سه‌نگه‌ر ده‌گرن و هێزێکی زۆر ده‌هێننه ئه‌و هه‌رێمانه‌ی که‌واتای گه‌مارۆدانی گه‌ریلا ده‌گه‌یه‌نێت، مایه‌ی په‌سه‌ندکردن نییه، یان وه‌ک دۆخێکی ئاسایی لێکینادهینهوه. به‌و هۆکاره‌ی ئه‌م جموجوڵانه له‌کاتێکدایه که‌ده‌وڵه‌تی تورک هێرش و په‌لاماره‌کانی به‌ربڵاوتر ده‌کات، ناچارده‌بین به‌شێوه‌یه‌کی تر لێکیبده‌ینه‌وه. هه‌ر بۆیه له‌به‌رامبه‌ر دروستکردنی سه‌ربازگه له‌و شوێنانه‌ی واتای گه‌مارۆدانی گه‌ریلا ده‌گه‌یه‌نێت، رامانگه‌یاند کهههڵوێستمان ده‌بێت. (PDK) که له‌په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌ودایه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تی تورکه‌ی ده‌یه‌وێت گه‌مارۆمان بدات و سه‌رکوتمان بکات، بێگومان قبوڵی ناکه‌ین هێز بهێنێته ئه‌و شوێنانه‌وه. له‌زۆر شوێن جموجۆڵ به‌پێشمه‌رگه کرا، له خواکورک، خنێره، ده‌وروبه‌ری لۆلان، له‌بادینان و له گاره. به‌شێوه‌یه‌ک که هێزی تایبه‌تی خۆیان و هێزی تریان له‌سه‌نگه‌ری گه‌مارۆدان و کۆنترۆڵکردنی هێزه‌کانماندا جێگیرکرد. ئه‌م دۆخه به‌لای ئێمه‌وه جددی بوو. ئێمه له‌چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ندێک هه‌ڵوێستی پڕ ورد‌و ماقوڵ نیشان ده‌ده‌ین، هه‌وڵده‌ده‌ین کاردانه‌وه‌کانمان بهپێوهرو پێوانهبن، به‌ڵام هه‌ندێک خاڵ و شوێن دێنه پێش کهمەحاڵە هه‌ڵوێستی سیاسی و نه‌رمونیان یاخود ههستیارانهمان هه‌بێت. چونکه هه‌ندێک لهسهنگهرگیرییهکان به‌شێوه‌یه‌کن که‌دۆخی شه‌ڕ و پێکدادانی لێبکه‌وێته‌وه. ئێمە وه‌کو ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی گەلی کوردستان و وه‌کو ته‌ڤگه‌رێک که تێده‌کۆشێت مەحاڵه چاوپۆشی له‌هه‌ندێک شت بکه‌ین و په‌سه‌ندیان بکه‌ین. هه‌ربۆیه که هاتنه هه‌ندێک شوێنه‌وه به‌ئاشکرا هه‌ڵوێستمان وه‌رگرت و پێمان راگه‌یاندن که بێهه‌ڵوێست نابین. له‌ڕاستیدا سه‌پاندنی له‌و جۆره راگه‌یاندنی شه‌ڕه. هه‌ندێک جار شه‌ڕ به‌و شێوه‌یه دێته کایه‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ندێک شت به‌سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ردا بسه‌پێنن که‌هه‌رگیز په‌سه‌ندی ناکات ئه‌وا شه‌ڕ ده‌نێنه‌وه. هه‌ندێک لهسهنگهرگیرییهکان و هێنان و جێگیرکردنی هێز دۆخی شه‌ڕێکی له‌نێوان (PDK) و ئێمه‌دا ده‌هێنایه کایه‌وه. له‌لایه‌ک به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ده‌یگوت شه‌ڕی براکوژی روونادات، له‌و لاشه‌وه رێگه‌ی گه‌مارۆدانی گه‌ریلا، نه‌هێشتنی بواری جموجۆڵی گه‌ریلاو ره‌خساندنی بێکاریگه‌رکردنی گه‌ریلایان ده‌سه‌پاند! نابێت هیچ که‌سێک چاوه‌ڕێ بکات به‌وانه رازی ببین. بێگومان ئێمه به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ستیار ده‌جوڵێینه‌وه، له‌هه‌ندێک شوێن هه‌ڵوێستی هه‌ستیار و وریامان گرته‌به‌ر، نه‌رمیمان نواند، کاردانه‌وه‌کانمان به‌پێوه‌ر و پێوانهبوون، به‌ڵام له‌هه‌ندێک شوێنیش نیشانماندا که هه‌رگیز په‌سه‌ندی ناکه‌ین و – ئاشکرایه که به‌رده‌وامییه‌که‌ی به‌واتای شه‌ڕ دێت -. له‌م سۆنگەیەوە زانییان که به‌ڕاستیش شه‌ڕو پێکدادان رووده‌دات، به‌شێوه‌یه‌کی قسمی هه‌نگاوێک کشانه‌وه؛ له‌هه‌ندێک شوێن هێزیان که‌مکرده‌وه و له‌هه‌ندێک شوێنی تر کشانه‌وه. به‌ڵام له‌هه‌ندێک شوێنیش هێشتا جموجۆڵی پێشمه‌رگه هه‌یه بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه و ته‌نگه‌تاوکردنی هه‌رێمه‌کانمان. هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌تایبه‌تی له‌کاتێکدایە که‌ده‌وڵه‌تی تورک به‌رده‌وام لههێرشدایه و جاڕی ئەوە ده‌دات و ده‌ڵێت: گه‌ریلامان گه‌مارۆدا، سه‌رکوتیان ده‌که‌ین، پاکتاویان ده‌که‌ین. بۆیە هه‌رگیز مایه‌ی په‌سه‌ندکردن نین. خۆ ئێمه له‌م شاخ و هەرێمانهدا نوێ و تازه نین، له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکانه‌وه لەو دەڤەرانەین. له‌ساڵی 1982 له‌گه‌ڵ (PDK) له لۆلان پێکه‌وه بووین. ئه‌وان ئه‌و کات له‌دژی سه‌ددام تێده‌کۆشان و له‌و سه‌رده‌مه‌دا په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو. هه‌ربۆیه با که‌س وانه‌زانێت له‌م شاخانه نوێین. له‌و ده‌مانه‌شدا که هیچ که‌سێک نه‌بوو و قه‌ڵه‌مڕه‌و نه‌بوو، ئێمه لێره بووین. لێره له‌پێناوی ئازادی گه‌لی کورددا تێکۆشاین. له‌کاتی ئه‌م تێکۆشانه‌شدا له‌گه‌ڵ (PDK) په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو. له‌کاتێکدا که هێشتا له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا شه‌ڕ درێژه‌ی هه‌یه، له‌دژی ده‌وڵه‌تی تورک شه‌ڕو تێکۆشان ده‌که‌ین و هێشتاش له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا دیار نییه دۆخی کام ده‌وڵه‌ت به‌چی ده‌گات، بۆ ئێمه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی (PDK) مایه‌ی په‌سه‌ندکردن نییه. هێشتاش له‌هه‌ندێک شوێن به‌رده‌وامن له‌هێنان و جێگیرکردنی هێز. هه‌ڵوێستێک که‌هێز بخاته هەندێک هه‌رێمه‌وه کە نزیکه‌ی 30 – 40 ساڵه گه‌ریلا تیایدا قهڵهمڕهوهو گه‌مارۆدانی بنکه‌و باره‌گا گرنگه‌کانی گه‌ریلا و سه‌نگه‌ر لێدان به‌ده‌وری ئه‌و هه‌رێمانه‌دا که به‌جۆرێک هه‌رێمه‌کانی گه‌ریلا به‌رته‌سک بکاته‌وه مایه‌ی په‌سه‌ندکردن نییه، ته‌نانه‌ت دۆخێکە ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ڵوێستی راست و به‌جێ و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرن ئه‌وا سه‌ره‌نجامی جیای لێده‌که‌وێته‌وه. له‌م بواره‌دا به‌تایبه‌تیش پێمان باشه (PDK) هەستیار بێت و ئەم رەوشە رەچاو بکات. نه‌ک ته‌نیا (PDK) به‌ڵکو به‌پێویستی ده‌زانین هه‌موو پارته سیاسییه‌کانی به‌شدار له‌حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان هه‌ستیار بن. چونکه له‌هه‌لومه‌رجی سێیەمین جه‌نگی جیهانیدا و له‌کاتێکدا هاوسه‌نگییه‌کان نادیارن و له‌قۆناغێکدا که دوژمنانی کورد بۆ له‌ناوبردنی که‌وتوونه‌ته جووڵه‌وه، زۆر گرنگه په‌یوه‌ندی نێوان کوردان نه‌رێنی نه‌بێت. کوردان سه‌رباری هه‌موو که‌می و ناتهواوییهکیانهوه به‌ئاستی هێزێکی سیاسی و سه‌ربازی گه‌یشتوون، په‌یوه‌ندی دیبلۆماسییان به‌ده‌ستهێناوه. له‌وه‌ها قۆناغێکدا گرنگه دژی یه‌کتر نه‌وه‌ستن و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌ک نه‌که‌ن. هه‌ڵبه‌ت یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی- نیشتمانی و هاوپه‌یمانی گرنگه که ئامانجی سه‌ره‌کییه، به‌ڵام له قۆناغێکی وه‌هادا دژایه‌تی نه‌کردنی یه‌کترو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌کتر نه‌کردنیش گرنگه. ئێمه له‌ئاست ئەم خاڵه‌دا ههستیارو ورد‌و وریا ده‌بین، پێویسته هه‌موو که‌س و لایه‌نێکیش وه‌ها بن. هاوڵاتی: له‌هه‌ندێک لهپهیامهکانتاندا راتانگه‌یاندبوو که کێشه‌کانی نێوانتان له‌گه‌ڵ (PDK) ئه‌وه‌نده قورس و سه‌خت نین که چاره‌سه‌ر نه‌بن. کێشه‌کانی نێوانتان چین؟ جه‌میل بایک: به‌ر له هه‌موو شتێک جیاوازی ئایدۆلۆژی و لێکدانه‌وه له‌نێوان ئێمه و (PDK) دا هه‌یه. له‌ڕووی ئایدۆلۆژی و هێڵی سیاسییه‌وه جوڵانه‌وه‌ی جیاوازین. ئه‌م جیاوازییه ئایدۆلۆژی و سیاسییه به‌شێوه‌یه‌کی خۆڕسکانه کار لهخوێندنهوهمان بۆ دیارده‌و رووداوه‌کان ده‌کات. ئه‌مه‌ش له‌بابه‌ت و دۆخی جیاجیادا هه‌ڵوێستی سیاسی و کرده‌یی جیاواز له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ (PDK) له‌زۆر بابه‌تدا تێڕوانین و هه‌ڵوێستی جیاوازمان هه‌یه، ئه‌مڕۆکه‌ش هه‌ر هه‌یه‌و سبه‌ینێش ده‌بێت. ئه‌وه‌ی گرنگه چۆنێتی ئاراسته‌کردن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یه که‌سه‌ره‌نجامی جیاوازی تێڕوانینهکانمانن. ئێمه لایه‌نگری گفتوگۆ کردنی ئه‌و کێشانه‌ین کە سه‌ره‌نجامی جیاوازی تێڕوانینهکانمانن و دەمانەوێ له‌چوارچێوه‌ی دیموکراتیانه‌دا لێکدانه‌وه‌یان بۆ بکه‌ین. چونکه نابێت هه‌موو تێڕوانینێکی جیاواز‌و هەر روانگه‌یه‌کی جیاواز ببنه مایه‌ی شه‌ڕو پێکدادان. ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژی و سیاسی، ئه‌وا به‌پێویستی ده‌زانین چارهسهرییهکانیشیان له‌چوارچێوه‌ی دیموکراتیانه و لەمیانی تێکۆشانی ئایدۆلۆژی – سیاسی‌دا بن، که خاڵێکی زۆر گرنگه. به‌ڵام دوژمنانی کورد، هێزه قڕکارو داگیرکه‌ره‌کان که‌ده‌یانه‌وێت کوردان له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی خۆیاندا ده‌ستبه‌ند بکه‌ن ده‌یانه‌وێت جیاوازییه سیاسی و ئایدۆلۆژییه‌کانی نێوان هێزه کوردییه‌کان قووڵ بکه‌نه‌وه و بیانکه‌ن به‌هۆکاری شه‌ڕو پێکدادانی ناوخۆ. ئه‌گه‌ر به‌هه‌ستیاری و به‌وردی مامه‌ڵه نه‌کرێت، ئه‌وا دەشێ قورسبوونی ئه‌و کێشانه‌ی له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی تر رێگه‌چاره‌یان هه‌یه دۆخی گرژی و ئاڵۆزیش له‌گه‌ڵ خۆیان بێنن. هه‌ر بۆیه ئێمه به‌پێویستی ده‌زانین که به‌ر له‌هه‌موو شتێک جیاوازی تێڕوانین، جیاوازییه ئایدۆلۆژی و سیاسییه‌کان له‌زه‌مینه‌ی خۆیاندا هه‌ڵبسه‌نگێنین و له‌چوارچێوه‌ی شیاو به‌و زه‌مینه‌یه‌دا له‌ناو تێکۆشان، گفتوگۆ و تێکۆشانی ئایدۆلۆژی و سیاسی‌دا بهێڵینه‌وه و به‌پێویستیشی نازانین جیاوازی تێڕوانین له‌زه‌مینه‌ی خۆی دەرچێت، به‌ره‌و ئاستی زێده‌ڕۆیی و بەرەو زه‌مینه‌ی جیاواز ببردرێت. له‌م رووه‌شه‌وه پێویستە هیچ هێزێک نەکەوێتە ژێر کاریگەری هاندان و دنه‌دانی هێزە دەرەکیەکانەوە، لەمیانی ده‌رککردن به‌وه‌ی ده‌خوازرێت شه‌ڕ بخرێته نێوان کوردانه‌وه بجوڵێینه‌وه. به‌ڕاستیش له‌زۆربوونی هه‌ندێک له‌کێشه‌کانی نێوانمان له‌گه‌ڵ (PDK) به‌تایبه‌تیش رۆڵ و پشکێکی دیار‌و به‌رچاوی ده‌وڵه‌تی تورک جێگای باسه. له ئه‌نجامی هه‌ڵوێسته‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک‌دا کۆمه‌ڵێک جیاوازی تێڕوانین و جیاوازیه‌کانی تر ده‌بنه مایه‌ی گرژی، ئاڵۆزی و شه‌ڕ. به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌و ڕه‌وشه روونه‌دات. یه‌کێک له‌نموونه‌ی جیاوازی تێڕوانینه‌کانی نێوانمان له‌گه‌ڵ (PDK) روانگه‌مان بۆ شه‌نگال و رۆژئاوایه، له‌بابه‌تی چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراقدایه، له مژاری چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناوخۆی کوردانه‌دایه له باشوری کوردستاندا. هه‌روه‌ها له جیاوازی تێڕوانینمان بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین و دۆخی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناویندایه. ئه‌مانه وه‌کو ئاماژه‌م پێکردن لهچوارچێوەو زه‌مینه‌ی خۆیان دهرکەوتوون و بهکهوتنهگهڕی هێزی دیکه‌وه دەرکەوتنەکە زیاتر و کێشه‌کان یش زیاتر دەبن. له راستیدا ئاساییه روانگه‌مان بۆ رۆژئاوای کوردستان جیاواز بێت. ئێمه خواستی چاره‌سه‌رکردنیان له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی دیموکراتییانهمان بۆ ئه‌و کێشانه به‌هه‌ند وه‌رگرت، لایه‌نگری ئه‌وه‌ین سه‌رجه‌م رێکخستنه‌کان له رۆژئاوای کوردستان به‌ئازادی و سه‌ربه‌ستی رێکخستنی خۆیان سازبکه‌ن و کاربکه‌ن. به‌رده‌وام ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان ده‌ستنیشان کرد. ئێمه ده‌مانه‌وێت شه‌نگالیش خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر بێت، له‌مه‌ڕ ئێزدییه‌کانی ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردن هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌که‌ین. کاتێک شه‌نگال دووچاری هێرش بووه‌وه وەک یه‌که‌م هێز گه‌ریلا خۆی گه‌یاندێ و قڕکردنی ئاستەنگ کرد. له‌م رووه‌وه هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی ده‌که‌ین. به‌پێویستی ده‌زانین که پێگه‌و ستاتۆی شه‌نگال وه‌ک رابردووی به‌ر له‌هێرشه‌کانی داعشی 3ی ئابی 2014 نه‌بێت. به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌و دەڤەرە خۆبه‌ڕێوه‌به‌رو خۆسهربێت چ له (PDK) و چ له‌حکومه‌تی ناوه‌ندیش. به‌کرده‌یه‌کی راستی نازانین چ حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان بێت یاخود حکومه‌تی ناوه‌ندی له‌وێ قه‌ڵه‌مڕه‌و بن. لایه‌نگری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خه‌ڵکین. بێگومان چ له‌گه‌ڵ عێراق و چ له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی باشوری کوردستان په‌یوه‌ندیان ده‌بێت، به‌ڵام لایه‌نگری ئه‌وه‌ین گوته، بڕیار‌و مافی چاره‌ی خۆنووسین هی کورده ئێزدییه‌کانی ئه‌وێ بێت. له‌مژاری چۆنێتی پێگه‌ی سیاسی شه‌نگالدا جیاوازی تێڕوانینمان له‌گه‌ڵ (PDK) هه‌یه. (PDK) ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی پێڕه‌و بکات. ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له 2014. ئایا ئەمە ده‌بێت؟ لەو دەڤەرە راستینه‌ی قڕکردنێک هاته ئاراوه، که پێویسته لای هه‌مووان ئاشکراو بەرچاو بێت. ده‌سته‌به‌رکردنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال له‌به‌رپرسیارێتی هه‌موو کوردێکدایه، نه‌ک به‌ته‌نیا ئێمه یاخود (PDK) یان (YNK). هه‌ڵوێستمان له‌م چوارچێوه‌یه‌دایه. ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه پشتیوان و هاوکاری خه‌باتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی خه‌ڵکی ئه‌و دەڤەرەین. به‌ر له هه‌مووان (HPG) له‌وێ بوو، پاشان کشاندمانه‌وه. به‌تایبه‌تیش پاش بێکاریگه‌رکردنی داعش له ناوچه‌که‌دا و دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی (YBŞ) و (YJŞ) بەو ئاستە گەیشتن بتوانن پارێزگاری لەشهنگال بکەن، هێزه‌کانی (HPG) مان کشانده‌وه. به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌کانی (PDK) و تورکیا له‌م بابه‌ته‌دا کێشه دروستده‌کات. چه‌ند جارێک ده‌وڵه‌تی تورک ئەو دەڤەرەی بۆردومان کرد. (زه‌کی شه‌نگالی)یان شه‌هید کرد. له‌م بواره‌دا (PDK) بێ کاردانه‌وه‌یه. به‌شتێکی ئاسایی ده‌زانێت، ئایا ئه‌مانه شتی ئاسایین؟ وه‌کو ئاماژه‌م پێ‌کرد له‌مژاری رۆژئاوادا جیاوازی تێڕوانینمان هه‌بوو. له‌عه‌فرین ئه‌ندامانی ENKS چوون و بوون به‌هاوبەشی داگیرکه‌رییه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی تورک. له‌م بواره‌دا به‌و هیوایه‌ین (PDK) ENKS له‌و دۆخه رزگار بکات و جوڵانه‌وه‌یان له ریزی کوردانی رۆژئاوا ده‌سته‌به‌ر بکات. له‌وێ ENKS و هێزه کوردییه‌کان ده‌توانن پێکه‌وه بجوڵێنه‌وه. هه‌رکه‌سه‌و ده‌توانێت رێکخستنی خۆی دروست بکات و له‌سه‌ر بنەمای دیموکراتییانه به‌شداری له‌سیسته‌مه‌که‌ی رۆژئاوادا بکات. به‌ڵام ئه‌وان نایانه‌وێت له پێگه و بواری دیموکراتیدا کار‌و خه‌بات بکه‌ن، ده‌یانه‌وێت قه‌ڵه‌مڕه‌و بن. ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌تی تورک داگیری بکات و راده‌ستی ئه‌مانی بکات. هاوکات جیاوازی تری تێڕوانینیش له‌ئارادایه. (PDK) له‌باشوری کوردستان هێزێکی سه‌ربازی له‌گه‌نجه هه‌ڵاتووه‌کانی رۆژئاوای کوردستان پێکهێناوه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌وانه‌ش بنێرێته رۆژئاوا، که‌ده‌یه‌وێت ئه‌م خواسته‌ی خۆی بسه‌پێنێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیاسی رۆژئاواش ئه‌م خواسته به‌زۆر سه‌پێندراوه په‌سه‌ند ناکات، که په‌سه‌ندنه‌کردنیان مایه‌ی تێگه‌یشتنه. چونکه هه‌بوونی دوو هێزی سه‌ربازی له‌باشووری کوردستاندا کۆمه‌ڵێک سه‌ره‌نجامی لێکه‌وتۆته‌وه و ئه‌م سهرهنجامانهش له‌به‌رچاون، نایانه‌وێت هه‌مان شت له رۆژئاوای کوردستانیش بێنه ئاراوه، که‌ئه‌مه‌ش مایه‌ی تێگه‌یشتنه. ئه‌م جۆره کێشانه به گفتوگۆ‌و له‌سه‌ر بنەمای سازش و رێککەوتن ده‌کرێت چاره‌سه‌ر بکرێن. هاوکات ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له راگه‌یاندنه‌کانه‌وه ده‌کرێن دۆخی نه‌رێنی دروست ده‌که‌ن و ته‌نگاسی له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کاندا دروست ده‌که‌ن. ده‌کرێت ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای لێکتێگه‌یشتن راست بکرێنه‌وه. یه‌کێک له‌کێشه سه‌ره‌کییه‌کانیش په‌یوه‌ندییه‌کانیانه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورک‌دا. ده‌وڵه‌تی تورک ئه‌و هه‌موو هێرشە ده‌کات، ده‌یه‌وێت ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی له‌باکوری کوردستان سه‌رکوت و پاکتاو بکات، به‌ڵام (PDK) به هه‌ڵوێست و کرده‌کانی بوێری به‌سیاسه‌ته فاشیستییانهکهی AKP-MHP ده‌دات. ته‌نانه‌ت ره‌وایه‌تی بههێرشهکانیان ده‌دات. ئه‌وان له‌هه‌ر هه‌ل و ده‌رفه‌تێکدا ده‌ڵێن دژی کورد نین و دژی تیرۆریزمین و له‌سه‌ر ئه‌و بنەمایه له‌گه‌ڵ (PDK) په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستن، بیانووی خۆیان نیشانده‌ده‌ن. باشه، ئێمه ناڵێین با حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیا په‌یوه‌ندی نه‌بێت، چونکە سنووره و هه‌ندێک په‌یوه‌ندی ده‌بن، به‌ڵام به‌پێویستی ده‌زانین که‌نابێت ماهیەتی په‌یوه‌ندییه‌که له‌دژی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی گەلی کوردستان بێت. له‌م خاڵه‌شدا کێشه هه‌یه، که له‌چوارچێوه‌ی فشاره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک‌دا ده‌بینین (PDK) به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ئاسانکاری بۆ داگیرکه‌رییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک نیشان ده‌دات و (PKK) ده‌کاته بیانووی هێرش و په‌لاماره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک. بێگومان ئه‌مانه ده‌بنه مایه‌ی کێشه له‌نێوانماندا. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین که به‌شێک له‌کێشه‌کانی نێوانمان چاره‌سه‌ر ده‌بن و به‌شێکیشیان سووکبار ده‌بن. ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک و هێزی تر به‌بنه‌ما وه‌رنه‌گرن، ئه‌وا هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی سه‌رچاوه‌کانیان بۆ هه‌ڵوێستی ئایدۆلۆژی و سیاسی ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌گفتوگۆ و دانوستاندن چاره‌سه‌ر ده‌بن. له‌و بڕوایه‌داین به‌بێ به‌زاندنی سنووری کێشه‌کان له‌زه‌مینه‌ی خۆیاندا، ده‌کرێت گفتوگۆ بکرێن و له‌نێو کوردان خۆیاندا چاره‌سه‌ر بکرێن. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شمان ماییندهییه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌ده‌ستنیشانکردنی. له‌دۆخی سێیەمین جه‌نگی جیهانیدا کههاوسهنگییه کۆنه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا ده‌ڕووخێن و هاوسه‌نگی نوێ ئاوا دەکرێن، نه‌ک ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌ڵکو دۆخ و پێگه‌ی یه‌که به یه‌که‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین سەرلەنوێ ده‌ستنیشان ده‌بن، له‌وبڕوایه‌داین که‌ده‌کرێت کێشه‌کانی نێوانمان به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ئاستی کانگرێن بگه‌ن و به‌دۆخی شه‌ڕ بگەن، چاره‌سه‌ر بکرێن، ئه‌وه‌شی چاره‌سه‌ر نه‌بوو بارسوک بکرێن. هاوڵاتی: هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیا قورس‌تر بووه، باستان له‌وه‌کردبوو که گومانتان هه‌یه له‌وه‌ی هه‌ندێک که‌س له‌ناو یەکێتی (YNK) و (PDK)پارتی سیخوڕی بۆ (میت) ده‌که‌ن. دوای ئه‌م په‌یامه‌تان هیچ یه‌کێک له (YNK) و (PDK) وه‌ڵامیان نه‌دانه‌وه. ئایا ئه‌م کاری سیخوڕییه تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه؟ -جه‌میل بایک: ده‌بێت هێما به‌و راستییه بکه‌ین که (میت) له هه‌موو گۆڕه‌پانێکی باشوری کوردستان خۆی رێکده‌خات. به‌تایبه‌تیش له بادینان و ئه‌و هه‌رێمانه‌ی که (PDK) تیایدا قه‌ڵه‌مڕه‌وه. پێشتر هه‌وڵیان ده‌دا ئه‌و جۆره کارانه له هه‌رێمه‌کانی ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی (YNK) شدا بکه‌ن به‌ڵام سنووردار بوو. به‌م دواییانه له هه‌رێمه‌کانی (YNK) شدا ده‌بینین که (میت) بره‌وی به کاره‌کانی داوه. ئه‌مانه بۆ ئه‌وه ده‌ستنیشان ناکه‌ین که ته‌نیا وه‌ک پروپاگه‌نده‌یه‌ک، قسه‌یه‌ک یاخود گومانێکن، نه‌خێر. زۆر به‌ڕوونی ده‌زانین که (میت) له باشووری کوردستاندا له خۆڕێکخستندایه. ئێستاکه باشووری کوردستان بۆ (میت) له‌دوای تورکیا گۆڕه‌پانێکه به زیاترین شێوه تیایدا خۆی رێکخستووه. به‌ڕاستیش جێگه‌ی داخه. رێکخستنێکی سیخوڕی داگیرکاران به‌م ئه‌ندازه‌یه رۆچوونی به‌ناو پارچه‌یه‌کی کوردستاندا به‌تایبه‌تیش پارچه‌یه‌ک که کورد تیایدا پێگه‌ی هه‌یه، مایه‌ی په‌سه‌ند کردن نییه. دوو لێپرسراوی (میت) له ساڵی 2017 دا له‌لایه‌ن یه‌که‌ی لێپرسراو بە کاروباری دژه هه‌واڵگری ته‌ڤگه‌ڕی ئازادیخوازی کورده‌وه ده‌ستگیرکران. ئه‌وانه دانیان به هه‌ندێک شت‌دا ناوه، به‌تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به توندوتۆڵی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ (PDK) له ناوچه‌کانی بادینان. به‌پێی دانپێدانانه‌کانی ئه‌و ساڵه‌یان ده‌یانگوت که (YNK) به ئه‌ندازه‌ی (PDK) هاوکار و یاریده‌ده‌ریان نین. به‌ڵام حاڵی حازر هه‌م له هه‌رێمه‌کانی ژێر قه‌ڵه‌مڕۆیی (PDK) و هه‌م هه‌رێمه‌کانی ژێر قه‌ڵه‌مڕۆیی (YNK)دا بره‌وێکی زۆریان به کاروباره‌کانیان داوه. ده‌زانین که (میت) له‌گه‌ڵ (پاراستن) کار ده‌کات. به‌هۆی پارچهبوونییهوه ده‌شێت هه‌موو (YNK) نه‌گرێته‌وه، به‌ڵام وابۆیدهچین له‌گه‌ڵ به‌شێک له (زانیاری)ش کارده‌که‌ن. به‌تایبه‌تیش کۆمه‌ڵێک هێما و نیشانه له‌به‌رده‌ستتدا هه‌ن که بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ندێک له که‌سانی ناو (زانیاری) لێپرسراو له کاروباری هه‌رێمه‌کانی قه‌ندیل و کارکردنیان له‌گه‌ڵ (میت) یه‌کلا ده‌کاته‌وه. هێرشه‌کانی دژی قه‌ندیل ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنێت و له‌م خاڵه‌دا به ئاسه‌واری بەرچاو گه‌یشتووین. له‌لایه‌ن (PDK) شه‌وه دۆخه‌که له ئاستێکی تابڵێی مه‌ترسیداردایه. شتێکی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ئاگاداربوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی (PDK) ناڵێین که تاچه‌ند به په‌یوه‌ندییه‌کانی ( MIT – پاراستن )، چوارچێوه و قووڵایی ئه‌و په‌یوه‌ندییه، کردار و سه‌ره‌نجامه‌کانی ده‌زانن. به‌ڵام ده‌زانین که ئه‌ندامانی پاراستن له‌گه‌ڵ (میت) له کۆنسۆڵخانه‌ی تورکیا له‌هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه. خودی ئه‌ندامه ده‌ستگیرکراوه‌کانی (میت) دانیان به‌م راستییه‌دا ناوه. به‌تایبه‌تیش ده‌ڵێن که له کۆنسۆڵخانه‌ی هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌ی دیاریکراو‌و بەردەوامیان هه‌یه، ته‌نانه‌ت ناوی ئه‌وانه‌شیان داوه که به‌شداری له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا ده‌که‌ن. هاوکات ده‌توانین ئه‌وه‌ش بخه‌ینه‌ڕوو که ئه‌گه‌ر پشکنین و زانیاری زه‌مینی نه‌بێت هێرشه ئاسمانییه‌کان به ته‌واوی ئامانجی خۆیان ناپێکن. ناڵێین هه‌رگیز ناتوانن، به‌ڵام ده‌زانین که له‌و هێرشانه‌دا زانیاری و پشکنینی زه‌مینی جێگه‌ی باسه. پشکنینی زه‌مینی ده‌کرێت، پاشان ئه‌م پشکنینه له‌لایه‌ن فڕۆکه سیخوڕییه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانه‌وه ده‌ستنیشان ده‌کرێت و به فڕۆکه‌ی جه‌نگی بۆردومان ده‌کریت. له‌م لایه‌نه‌وه ئێمه‌ش خاوه‌نی ئه‌زموونین، چونکه له‌ناو شه‌ڕداین. روون و ره‌وانتر ده‌بینین چی چۆن رووده‌دات. شه‌هیدمان هه‌یه، به‌ڵام له‌م شه‌هیدانه‌وه ئه‌زموون به‌ده‌ست ده‌هێنین. یه‌کێکیش له گرنگترین سه‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌و ئه‌زموونانه‌ش ئه‌وه‌یه که پشکنین و زانیاری زه‌مینی ده‌درێت به (میت) پێشتر ئه‌و جۆره هێرشانه له‌و هه‌رێمانه‌دا ده‌کران که (PDK) تیایدا قه‌ڵه‌مڕه‌وه. ئێستاکه له هه‌رێمه‌کانی ژێر قه‌ڵه‌مڕۆیی (YNK) شدا ده‌کرێن. ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت که ئیتر له‌ناو هه‌واڵگری (YNK)شدا هه‌ندێک که‌س راسته‌وخۆ کار بۆ (MIT ) ده‌که‌ن. مەحاڵە (میت) له بادینان، گاره، قه‌ندیل و ئێره و ئه‌وێ به‌بێ هه‌بوونی ده‌ستی ئه‌و رێکخراوه هه‌واڵگرییانه خۆیان رێکبخه‌ن و زانیاری به‌ده‌ستبهێنن. ئه‌وه‌نده ئاسان نییه (میت) راسته‌وخۆ بێت‌و ئه‌و کورده رێکبخات. به‌ڵێ؛ له سنووره‌کاندا کاری قاچاخچێتی ده‌کرێت، هه‌ندێک کەس هاموشۆی تورکیا ده‌که‌ن. (میت) هه‌وڵی رێکخستنی ئه‌وانه ده‌دات و به‌تایبه‌تیش کاریان له‌سه‌ر ده‌کات. که‌سانێکمان له‌وان ئاشکرا کردن و ده‌ستگیرمان کردوون. به‌ڵام له قه‌ندیل یان له بادینان رێگه‌ی تێناچێت (میت) به‌م شێوه‌یه خۆی رێکبخات. هه‌ر بۆیه هێشتا پێمان وایه له‌ناو (PDK) و له‌ناو (پاراستن)دا که‌سانێک هه‌ن له‌گه‌ڵ (میت) له په‌یوه‌ندیدان، زانیاریان پێده‌ده‌ن و گه‌ریلا به‌کوشت ده‌ده‌ن. له‌ناو (زانیاری)ش پێده‌چێت که‌سانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌ندی نه‌بن، به‌ڵام که‌سانێک هه‌ن له‌گه‌ڵ (میت) له په‌یوه‌ندیدان، (میت) به‌ده‌ستی ئه‌و که‌سانه له قه‌ندیل و ده‌وروبه‌ری زانیاری زه‌مینی وه‌رده‌گرێت. هه‌ندێک له هێرشه‌کان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن که له‌سه‌ر ئه‌م بنەمایه ئه‌نجامدراون. چونکه خۆشمان به وردی له‌و هێرشانه ده‌کۆڵینه‌وه و ده‌بینین چۆن رووده‌ده‌ن. به‌کورتی ئه‌و ره‌وشه‌ی هه‌واڵگری – سیخوڕییه به‌رده‌وامه. ئه‌مانه دۆخێک نین له (YNK) و (PDK) په‌سه‌ند بکرێن. که‌س هێزی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی رشتنی خوێنی گه‌ریلای کوردی نییه. هه‌ربۆیه ده‌بێت (YNK) و (PDK) ده‌رک به هه‌بوونی ئه‌و راستییه بکه‌ن و به‌پێویستی ده‌زانین رێگری له‌و که‌س و لایه‌نانه بکه‌ن که په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ (میت) دا هەیەو نه‌هێڵن خوێنی گه‌ریلا بڕێژن. ئه‌گه‌ر بگوترێت نه‌خێر په‌یوه‌ندییه‌کی وه‌ها نییه و نه (پاراستن) و نه (زانیاری)ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌و کاره‌وه نییه، ئه‌وه ده‌بێته چاوپۆشیکردن له راستییه‌کان. هه‌ر بۆیه ئێمه له‌و بڕوایه‌داین که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی (PDK) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (YNK) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باشوری کوردستان به‌گشتی ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمانکردوون به هه‌ند و جددی وه‌رده‌گرن و هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌رکردن و نه‌هێشتنی ئه‌م دۆخه‌ی نه‌رێنییه‌ی رووی له مێژووی کوردستان و (PDK) و (YNK) کردووه هه‌رچییه‌کیان ده‌که‌وێته سه‌رشان جێبه‌جێی ده‌که‌ن. ئه‌مه ته‌نیا هیوای ئێمه نییه، به‌ڵکو هیوای گهلهکهشمانه. ته‌نانه‌ت وڵاتپارێز و نیشتمانپه‌روه‌رانی نێو ریزه‌کانی (PDK) و (YNK)ش خوازیاری نه‌هێشتنی ئه‌و جۆره ره‌وشه نهرێنیانهن. نه‌ک به‌ته‌نیا ئێمه به‌ڵکو که‌سان و توێژێکی زۆری نێو ریزه‌کانی (PDK) و (YNK)ش له‌و دۆخه ناله‌بار و نه‌رێنییه ناڕازین و په‌سه‌ندی ناکه‌ن و نایکه‌ن، که پێناچێت له‌مه‌ودواش په‌سه‌ندی بکه‌ن. هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر پارته‌کانی باشووری کوردستان پێشه‌نگایه‌تی بکه‌ن بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی قۆناغی ئاشتی، ئێوه چۆن پێشوازی ده‌که‌ن و کاردانه‌وه‌تان چی ده‌بێت؟ -جه‌میل بایک: تەڤگەرەکەمان و گه‌له‌که‌مان به‌گشتی به‌تایبه‌تیش (رێبه‌ر ئاپۆ) لایه‌نگری چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کوردە به‌ڕێگه‌ی ئاشتی و دیموکراتییانه، ده‌یان ساڵیشه ئه‌م خواسته ده‌رده‌بڕن. له‌و چاوپێکه‌وتنه رۆژنامه‌وانییه‌ی (محه‌مه‌د عه‌لی بیراند)ی رۆژنامه‌نووس که له ساڵی 1988دا له‌گه‌ڵ (رێبه‌ر ئاپۆ) ئه‌نجامیدا و تا ئێستا (رێبه‌ر ئاپۆ) بیروبۆچوون و بژارده‌ی خۆی له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ده‌ستنیشان کردووه. له‌م چوارچێوەیه‌دا لانی که‌م (10) ده جار ئاگربەست و دۆخی بێ چالاکی راگه‌یه‌ندرا. له‌سه‌ر بانگه‌وازی (رێبه‌ر ئاپۆ)، ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان چالاکییه چه‌کدارییه‌کانی راگرت، ئاگربڕ و دۆخی بێ چالاکی پێڕه‌و کرد، له ئه‌نجامی ئه‌مانه‌شدا له ئیمراڵی کۆمه‌ڵێک چاوپێکه‌وتن هاتنه ئاراوه. دواجار (رێبه‌ر ئاپۆ) له بەهاری 2013دا بانگه‌وازی کرد، ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان به‌شێکی گرنگی هێزه‌کانی گه‌ریلای بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی تورکیا کێشایه‌وه. سه‌رباز و پۆلیسه دیله‌کانی ده‌ستی خۆیشی ئازاد کرد، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بوو کردی. ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان له‌م رووه‌وه هه‌رچییه‌ک که‌وتبێته سه‌ر شانی جێبه‌جێی کردووه. له مژاری چاره‌سه‌ری دیموکراتییانه‌دا ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان هیچ که‌موکورتییه‌کی نه‌بووه و له‌م خاڵه‌شدا دڵنیاین. که هه‌ڵبه‌ت له 28ی شوباتی 2015دا له کۆشکی (دۆڵمه باخچه) به ئاماده‌بوونی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت رێکه‌وتنێکی زۆر دیموکراتیانه‌ی ماقووڵ بۆ چاره‌سه‌ری بڵاو کرایه‌وه. ئه‌م رێکه‌وتننامه‌یه له‌ته‌نیشت وه‌زیری ناوخۆ، وه‌زیر و کاربه‌ده‌ستانی تری ده‌وڵه‌ت خوێندرایه‌وه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت و خواستێکی وه‌ک چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کوردی نه‌بوو، ئه‌و هه‌ڵوێسته ماقوڵانهیه له‌لایه‌ن رەجەب تەیب ئەردۆغانه‌وه ره‌تکرایه‌وه. له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا سه‌رۆک وه‌زیری پێشووتری تورکیا (ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو) باسی له رۆژانی نێوان 7ی حوزێران – 1ی تشرینی دووه‌م کرد (مه‌به‌ست له‌ساڵی 2015 )یه. له راستیدا پێویسته ئه‌وه‌شی له‌سه‌ر زیاد بکات که ئەردۆغان چۆن رێکه‌وتنه‌که‌ی دۆڵمه باخچه‌ی ره‌ت کردۆته‌وه. هه‌روه‌ها گۆشه‌گیری توندی سه‌ر (رێبه‌ر ئاپۆ) که له 5ی نیسانی هەمان ساڵدا ده‌ست به جێبه‌جێکردنی کرا. ده‌وڵه‌تی تورک لەرێگای جاش قهڵهمەکانیەوە له بابه‌تی ئه‌م هه‌وڵه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتی و دیموکراتییانه و کۆتایی هاتنی ئه‌و قۆناغه‌دا له‌خۆیانه‌وه هه‌ندێک بیانوو ده‌هێننه‌وه. هه‌ر هه‌موویان درۆن، تاکه راستییه‌ک ئه‌وه‌یه ئەردۆغان به‌ئاشکرا هه‌ڵسا و گوتی «رێکه‌وتنی دۆڵمه باخچه ره‌ت ده‌که‌مه‌وه«، له 5ی نیساندا گۆشه‌گیری توندی خسته سه‌ر (رێبه‌ر ئاپۆ) و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 7ی حوزێرانی ره‌تکرده‌وه. به‌دواشیدا به کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی له پیرسوسی شاری رۆحا (سوروج – ئورفا) و وێستگه‌ی ئه‌نکه‌ره (ئه‌نکه‌ره گاری) شانبه‌شان له‌گه‌ڵ داعش له‌دژی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی کوردستان ده‌ستیان به‌شه‌ڕ کرده‌وه. ئه‌مێستا پرسیاری ئایا ده‌کرێت سه‌رله‌نوێ ده‌ست به دانوستان بکرێته‌وه، یان قۆناغێکی چاره‌سه‌ری دیموکراتییانه بێته کایهوهمان دێته پێش، که ئێوه‌ش هه‌مان پرسیارتان هه‌یه. پێویسته بزاندرێت له‌م پێگه‌یه‌ی ئێستاکه‌دا که سیاسه‌تی شه‌ڕانگێزانه‌ی AKP – MHP له‌کاردایه مەحاڵه قۆناغێکی وه‌ک بێ چالاکی و رێکه‌وتنی دیموکراتییانه بێته ئاراوه. چونکه ئه‌وان ده‌ڵێن تا دوایین که‌سیان له‌ناویان ده‌به‌ین، ره‌گ و ریشه‌یان ده‌ردێنین، کۆتای‌یان پێدێنین؛ ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن ته‌واومان کردن. هه‌ر بۆیه با که‌س له‌دۆخێکی وه‌هادا هیوایه‌کی به‌و جۆره نه‌کات. نابێت گه‌له‌که‌مان، روناکبیرانی کورد، هێزه سیاسییه‌کان، پارتییه سیاسییه‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستان و نیشتمانپهروهرانیش هیوایه‌کی به‌و جۆره له‌دڵی خۆیاندا هه‌ڵبگرن. چونکه واقیعیانه نییه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر پارته‌کانی باشوری کوردستان بتوانن قۆناغێکی رێکه‌وتن و چاره‌سه‌ری دیموکراتییانه بهێننه کایه‌وه، که‌س دژایه‌تی و رێگریان لێ‌ناکات. بێگومان پێویسته ئه‌م هه‌وڵه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (رێبه‌ر ئاپۆ) بکرێت. هیچ گفتوگۆیه‌ک و هیچ قۆناغێکی بێ چالاکی و رێکه‌وتنی دیموکراتییانه به‌بێ (رێبه‌ر ئاپۆ) ناکرێت. (رێبه‌ر ئاپۆ) له چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی 2ی مایسی رابردوودا جاڕنامه‌یه‌کی (7) حه‌وت خاڵی پێشکه‌شی رای گشتی کرد. له‌وێدا باسی له گرنگی سیاسه‌تی دیموکراتییانه و رێکه‌وتنی دیموکراتیانه و هه‌روه‌ها رێگه‌نه‌دان به‌گرژی و جه‌مسه‌رگیری کرد. باسی لهوهگهڕخستنی هێزی نەرم کرد. له‌م رووه‌وه هه‌ڵوێستی خۆی خسته‌ڕوو. له دوایین چاوپێکهتنیشیدا گوتی» ئێمه ئاماده‌ین، به‌ڵام ئه‌قڵی ده‌وڵه‌ت ئاماده نییه. هه‌ربۆیه هیچ که‌سێک قسه‌ی نابێت له‌سه‌ر ده‌ستکردن به قۆناغێک که (رێبه‌ر ئاپۆ)شی له‌ناودا بێت. (رێبه‌ر ئاپۆ) لهئیمراڵییه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ت خواستێکی وه‌هایان هه‌بێت له ئیمراڵی دانیشتنی پێویست ئه‌نجامده‌دات و قۆناغێکی وه‌ها دێته ئاراوه. به‌ڵام حکومه‌تێکی وه‌ها له‌ئارادا نییه، ئه‌قڵێکی له‌و جۆره‌ی ده‌وڵه‌ت نییه. ئه‌گه‌ر پارته‌کانی باشووری کوردستان قۆناغێکی ئاشتی بڕه‌خسێنن که (رێبه‌ر ئاپۆ)شی له‌ناودا بێت، ئه‌وا هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌ی ئێمه‌ش هاوکار و پشتیوان ده‌بێت. له‌م خاڵه‌دا هیچ شتێک نامێنێته‌وه که بیڵێین. هه‌ندێک که‌سایه‌تی له‌ئاستی لێپرسراوێتی له‌ناو پارته سیاسییه‌کانی کوردستاندا که خۆشیان و ئێمه‌ش نامانه‌وێت ناویان بدرکێنین، خوازیارن له‌م بواره‌دا هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بده‌ن. باس له‌وه ده‌که‌ن که لهدانیشتنیاندا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورک له‌م مژاره‌دا مه‌یل و بۆچوونی خۆیان پێڕاگه‌یاندوون. هه‌ندێک هه‌وڵی له‌و جۆره هه‌یه. ئێمه‌ش به‌و کهسانهمان نه‌گوت «ئێوه په‌یوه‌ندیدار مه‌بن، خۆتان مه‌خه‌نه ناو ئه‌م کاره‌وه...هتد» نه‌خێر. ته‌نانه‌ت پێمان گوتن که ئه‌و جۆره هه‌وڵانه‌یان واتادار و پڕبایه‌خن. به‌ڵام دۆخێکی وه‌ها له‌ناو راستینه‌ی ئێستاکه‌ی تورکیادا نییه. له دۆخی ئێستاکه‌دا باسکردن له هاتنی قۆناغی ئاشتی و رێکه‌وتنی دیموکراتیانه و هه‌ڵگرتنی هیوایه‌کی له‌وجۆره جگه له خه‌ڵه‌تاندنی خۆمان، گه‌له‌که‌مان و رای گشتی، هیچی تر ناگه‌یه‌نێت. هاوکات ئه‌مه به‌واتای خاوکردنەوەو لاوازکردنی تێکۆشانی گه‌له‌که‌مان و هێزه دیموکراتییه‌کان دێت. به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕییه‌وه ده‌توانین بڵێین؛ قۆناغێکی وه‌ها به تێکۆشانی گه‌لی کورد و هێزه دیموکراسییه‌کان مه‌یسه‌ر ده‌بێت. له قۆناغێکدا ئه‌گه‌ر تێکۆشانی گه‌لی کورد‌و هێزه دیموکراتییه‌کان به‌رز نه‌بێته‌وه و به‌لوتکه نه‌گات ئه‌وا قۆناغ و پێشکه‌وتنێکی له‌وجۆره به‌دی نایه‌ت. قۆناغی بێ چالاکی و دانیشتنه‌کانی 2013 له‌دوای قۆناغێکی به‌رزی تێکۆشان هاته‌پێش، ساڵی 2012 ده‌سه‌ڵاتی AKP و سوپای ده‌وڵه‌تی تورک دووچاری دۆخێکی زۆر ته‌نگه‌زار هات؛ سوپا نه‌یده‌توانی لهسەربازگە ( قه‌ره‌قۆڵ )ه‌کان سهردهربهێنێت، AKP هێنده‌ی نه‌مابوو بڕووخێت، له دۆخێکی وه‌هادا بۆ نه‌هێشتنی تهنگهتاوییهکانی ناوخۆیان و سه‌رله‌نوێ خۆ کۆکردنه‌وه و پڕچه‌ککردنیان قۆناغێکی وه‌هایان به هه‌ند وه‌رگرت. (رێبه‌ر ئاپۆ) ش به‌ئامانجی بونیادنانی مه‌یلی چاره‌سه‌ری و رێکه‌وتنی دیموکراتیانه له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا و به‌مه‌به‌ستی هاندانی کۆمه‌ڵگه و هێزه دیموکراتییه‌کان و به‌هێزکردنی مه‌یلی چاره‌سه‌ری له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا ههنگاوێکی له‌و جۆره‌ی نا. به ههنگاوێکی وه‌هاش ویستی فشار بخاته سه‌ر ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌گه‌رنا ده‌سه‌ڵاتی تورکیا هیچ هه‌ڵوێستێکی له‌و جۆره‌ی نه‌بوو. به‌ڵام (رێبه‌ر ئاپۆ) ویستی به رێگه‌ی سیاسی فشاریان بخاته سه‌ر. له تورکیا نکۆڵیکاری ئه‌وه‌نده قووڵه و به‌ئاستی هه‌ڵبژارده‌یه‌کی ستراتیژی و ستراتیژییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی گه‌یشتووه، هه‌وڵه‌کانی (رێبه‌ر ئاپۆ) مایه‌پووچ کران. له رێکه‌وتنه‌که‌ی دۆڵمه باخچه‌دا هه‌ڵوێستی ئه‌رێنیانه‌ی (رێبه‌ر ئاپۆ) دهرکهوتهڕوو. لەکاتی خۆیدا دووجار رەشنووسی ئه‌و رێکهوتنهمان بۆ هات، ئێمه پەسندمان نەبوو، به‌ڵام (رێبه‌ر ئاپۆ) گوتی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت و ئێمه‌ش له‌به‌ر ئه‌م گوته‌یه‌ی (رێبه‌ر ئاپۆ) په‌سه‌ندمان کرد. له‌به‌ر متمانه‌مان به چه‌مک و تێگه‌ی (رێبه‌ر ئاپۆ)، به پێشدیدهیی سیاسییانه‌ی، لەمیانی متمانه و باوه‌ڕیمان به‌وه‌ی که هه‌موو شتێکی (رێبه‌ر ئاپۆ) له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و وڵاته‌که‌مان، له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لاندایه، په‌سه‌ندمان کرد. به‌خۆمان گوت که‌واته ئێمه به ته‌واوی هه‌ندێک شت نابینین، پێشبینی ناکه‌ین، خوێندنەوە و نزیکبوونی ناته‌واومان هه‌یه، که (رێبه‌ر ئاپۆ)ش گوتی ده‌بێت به‌م شێوه‌یه بێت، ئێمه‌ش په‌سه‌ندمان کرد. به‌ڵام ئەردۆغان له‌دوای (10 – 15) رۆژ ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی ره‌تکرده‌وه. هه‌ر بۆیه بۆ تێگه‌یشتن له هاتنه‌کایه‌ی ئه‌م جۆره قۆناغانه ده‌بێت ره‌چاوی دۆخی سیاسی تورکیا و واقیعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئێستاکه‌ی بکرێت. ئەو په‌یامه ئهرێنیانهمان وه‌ڵام نەدراونهتهوه که ئاڕاسته‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌مان کردوون هاوڵاتی: بیر‌و رامانی ئۆجالان سه‌باره‌ت به‌کێشه‌کانی ناوچه‌که چۆن لێکده‌ده‌نه‌وه. ئێوه‌ش له‌هه‌مان بیر‌و راماندان یاخود به‌شێوه‌یه‌کی تر بیر ده‌که‌نه‌وه؟ جه‌میل بایک: وه‌ک ده‌زانن ئێمه ته‌ڤگه‌رێکی رێبه‌رایه‌تین، (رێبه‌ر ئاپۆ) میراتی هیچ فکرێکی ئایدۆلۆژی – سیاسی له که‌س وه‌رنه‌گرتووه، هیچ رێکخستنێکیشی به میرات وه‌رنه‌گرتووه. به‌تاقی ته‌نیا ده‌ستی به‌م کاره کرد. دوای ئه‌وه‌ی خۆی به فکرێکی ئایدۆلۆژی – سیاسی و پێگه‌یشتوویی گه‌یاند و بەو قه‌ناعه‌ته گه‌یشت که پێویسته ئه‌م به‌رهه‌مه بکرێت به رێکخستنێک، بیروبۆچوونی خۆی له‌گه‌ڵ که‌سانی نزیکی خۆی تاووتوێ کرد، ده‌ستی به ته‌ڤگه‌ری (ئاپۆیی) کرد و گروپی (ئاپۆیی) به‌مجۆره دامه‌زرا. (رێبه‌ر ئاپۆ) هه‌موو هێڵی ئایدۆلۆژی – سیاسی ته‌ڤگه‌ری (ئاپۆیی) - (PKK)ی ده‌ستنیشان کردووه. دوای دیلکەوتنی و گیرسانەوەی له ئیمراڵی، ئه‌م هێڵه‌ی قووڵتر کرده‌وه، گه‌شه‌ی پێداو کردی به‌سیسته‌م. ته‌نانه‌ت پارادایمێکی دهرخستهڕوو که له ئاستی پێشه‌نگایه‌تیکردنی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی جیهانیدایه، پارادایمی کۆمه‌ڵگه‌ی ئازادیخوازی ژن و ژینگه‌پارێزی. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش لێکدانه‌وه‌ی بۆ هه‌موو کێشه و گرفته‌کان کرد. هێڵی ئایدۆلۆژی – سیاسی ده‌ستنیشانکراوی (رێبه‌ر ئاپۆ) چوارچێوه‌ی نرخاندن و هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رجه‌م رووداو و دیارده‌کان بۆ ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان ده‌ستنیشان ده‌کات. هه‌موو نرخاندن و هه‌ڵسه‌نگاندنێک لهتەوەری هێڵی (رێبه‌ر ئاپۆ) و دهستنیشانکراوهکانیدا ده‌کرێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو دهستنیشانکراوێکی (رێبه‌ر ئاپۆ)داین، هه‌میشه و دایم وه‌کو رۆژانی سه‌ره‌تا به راست و دروستی ده‌زانین و هه‌وڵده‌ده‌ین ببین به جێبه‌جێکاریان. هه‌وڵده‌ده‌ین له‌کرده و پراکتیکدا پێڕه‌وکاری ئه‌و هێڵه ئایدۆلۆژی – سیاسییه بین. هه‌وڵده‌ده‌ین بیکه‌ین به سیسته‌مێک و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بره‌و به تێکۆشان بده‌ین و کۆمه‌ڵگه رێکخراو بکه‌ین، به‌م رێکخستنه‌ش کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی و سیسته‌می دیموکراتی بونیاد بنێین. هه‌وڵه‌کانمان له‌م ئاراسته‌یه‌دان. بیرکردنه‌وه‌یه‌کی جیاواز له (رێبه‌ر ئاپۆ) مان نییه، رێبەر ئاپۆ سهرچاوهمانه. چونکه هه‌موو لێکدانه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئاراسته‌ی هێڵی ئایدۆلۆژی – سیاسی ئه‌و ده‌کرێت، به‌بنه‌مای وه‌رده‌گرین و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر که‌مووکورتی و ناتهواوییهکمان هه‌بێت ئه‌وه سه‌ره‌نجامی به‌پێی پێویست تێنه‌گه‌یشتنمانه له هێڵی ئایدۆلۆژی – سیاسی (رێبه‌ر ئاپۆ)، له‌م خاڵه‌دا ناته‌واویمان هه‌یه. لێره‌دا هه‌ر که‌موکورتی و ناته‌واوییه‌ک هه‌بێت هی ئێمه‌یه که ده‌بێته پێڕهونهکردنێکی راستی هێڵی ئایدۆلۆژی – سیاسی (رێبه‌ر ئاپۆ). چونکه (رێبه‌ر ئاپۆ) سه‌رچاوه‌یه و هێڵ و په‌یڕه‌وو پرۆگرامی پارتیمان به‌ته‌واوی له‌سه‌ر ده‌ستنیشانکراوه‌کانی (رێبه‌ر ئاپۆ) شێوه‌گیربووه. سیسته‌می (KCK) له‌سه‌ر بناغه‌ی بیر‌و رامانی (رێبه‌ر ئاپۆ) هاتۆته ئاراوه، شتێک نییه هه‌ر له‌خۆوه رێکخرابێت. ئێمه ته‌ڤگه‌رێکین که ده‌ستمان له زیهنییه‌تی ده‌وڵه‌تگه‌رایی و ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی به‌رداوه. لایه‌نگری چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانین له‌سه‌ر بناخه‌ی چه‌مکی شۆڕشگێڕی دیموکراتییانه، هیواخوازیشین که کێشه‌ی کورد له‌سه‌ر بنه‌مای دیموکراتیزه‌بوونی هه‌موو وڵاتان چاره‌سه‌ر بکرێت. خوازیارین له‌سه‌ر بناخه‌ی دیموکراتیزه‌بوونی تورکیا، سوریا، عێراق و ئێران به چاره‌سه‌ری ماینده بگات. له‌و بڕوایه‌شداین که پێویسته کێشه هه‌نووکه‌ییه‌کانی ئێراق له‌سه‌ر بناغه‌ی دیموکراتیزه‌کردنی عێراق چاره‌سه‌ر بکرێت. له تورکیاش ده‌مانه‌وێت کێشه‌ی کورد له‌سه‌ر بناخه‌ی دیموکراتییانه چاره‌سه‌ر بکه‌ین و بڕواشمان وایه که به‌مشێوه‌یه به‌چاره‌سه‌ری ده‌گات. هه‌ربۆیه له‌سه‌ر زیهنیه‌ت و چه‌مکی ده‌وڵه‌تگه‌را نین. بێگومان ده‌بێت هه‌بن له‌سه‌ر چه‌مکی ده‌وڵه‌تگه‌را بڕۆن، رێزیان لێده‌گرین و هیچمان نییه بۆیان، به‌ڵام ده‌توانین باس له جیاوازیمان له‌ڕووی ئایدۆلۆژی و به هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی چه‌مکی دهوڵهتگهراییدا بکه‌ین. ده‌شێت که‌سانێک به‌رگری لێبکه‌ن که له‌م خاڵه‌شدا هیچمان نییه بۆیان. به‌ڵام به ده‌ستنیشانکردنی چه‌مکی ئایدۆلۆژی و سیاسیمان وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه. (رێبه‌ر ئاپۆ) هێڵی ئازادیخوازی هه‌یه بۆ ژن، که ئه‌م هێڵه به‌واتای قووڵبوونه‌وه‌ی هێڵی ئایدۆلۆژی (PKK) یه. ئه‌گه‌ر هێڵی ئازادیخوازی ژن نه‌بێت، (PKK)ش هێڵی ئایدۆلۆژی – سیاسی نابێت. ئه‌گه‌ر هێڵی ئازادیخوازی ژن نه‌بێت چیتر مەحاڵه (PKK) و (KCK) پێناسه بکرێت. ئێمه نه له مژاری رۆژهه‌ڵاتی ناویندا، نه له‌مژاری یه‌که به یه‌که‌ی وڵاتاندا، نه له روانگه‌ی مێژوویی بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی مێژوویی له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا، نه له روانگه‌ی بۆ ژینگه‌دا و نه له‌هیچ بابه‌تێکی تردا هیچ بیروبۆچوونێکی جیاوازمان نییه له بیروبۆچوون و روانگه‌ی (رێبه‌ر ئاپۆ). هه‌وڵی پراکتیزه‌کردنی لێکدانه‌وه و نرخاندنه‌کانی (رێبه‌ر ئاپۆ) ده‌ده‌ین له‌و مژارانه‌دا. بیروبۆچوونه‌کانی (رێبه‌ر ئاپۆ)ش روون و ره‌وانن. دواین پارێزنامه‌ی (5) پێنج به‌رگییه‌که‌ی له‌به‌رده‌ستی هه‌موواندایه، که تیایدا جێگه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ سه‌رمایه‌داری (کاپیتالیزم) تەرخانکردووە. جێگه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ هێزه دیموکراتی و سۆسیالیسته‌کانی جیهان جیاکردۆته‌وه. جێی تایبه‌تی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین تەرخانکردووەوه. جێگه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد جیاکردۆته‌وه. له یه‌که‌مین پەرتوکیشیدا تێڕوانینی فه‌لسه‌فی خۆی له‌مه‌ڕ ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ی خستۆته‌ڕوو. هه‌ربۆیه هیچ ته‌ڵخی و نادیارییەک له بیروبۆچوونه‌کانی (رێبه‌ر ئاپۆ)دا نییه، روون و ره‌وانه. هاوکات نووسراوه‌ی هه‌موو چاوپێکه‌وتنه‌کانیشی بڵاو کرانه‌وه. جارێکی تر دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه؛ وه‌کو هه‌میشه پابه‌ندین به تێڕوانینه‌کانی (رێبه‌ر ئاپۆ)وه، له‌هیچ بابه‌تێکدا بیروبۆچوونی جیاوازمان نییه، ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌موکورتییه‌کیش هه‌بێت؛ ئه‌وا هی ئێمه‌یه. بێگومان (رێبه‌ر ئاپۆ) له‌زیندان له‌ژێر سته‌می بهندکراویدایه، ده‌رفه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی رۆژانه‌ی نییه. ئێمه سیاسه‌تی رۆژانه به‌ڕێوه ده‌به‌ین، که له‌م بواره‌دا و له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێکدا (رێبه‌ر ئاپۆ) ره‌خنه ئاراسته‌ی که‌موکورتییه‌کانمان ده‌کات، ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م ئاراسته‌یه پێداچوونه‌وه ده‌که‌ین و درێژه به تێکۆشانمان ده‌ده‌ین.
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د جۆڵا، یه‌که‌م کارى هونه‌رى به کۆمیدى ده‌ستى پێکردووه، به‌ناوى( بروسکه‌یه‌ک بۆ شاتێللا)، یه‌که‌م کارى درامى به‌ناوى بوکى ژێر ده‌وارى ڕه‌ش بوه، تائێستا نزیکه‌ى 20 بۆ 25 کارى هونه‌رى کردووه. له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کرد، ده‌رچووى هیچ کۆلێژێکى هونه‌ر نیه و پێی وابوو هونه‌ر به‌هره‌یه له‌که‌سه‌که‌دا و شتێکى خۆرسکه‌و که‌س ناتوانێت له‌خۆیدا دروستى بکات. ئه‌حمه‌د جۆڵا، له‌کاتى ڕ‌ژێمى به‌عس، ماوه‌ى دوو ساڵ له‌گه‌ڵ براکه‌ى و باوکى له زیندان بوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى براکەی تری پێشمه‌رگه بوه، هەروەها خانوه‌که‌یان ڕوخاندوون و براکەشیان گولەباران کردوە، باوکیشی له‌زینداندا کۆچی دوایی کردوە. ئه‌حمه‌د جۆڵا نەیتوانیوە بەشداری پرسەی باوکیشی بکات چونکە لە زیندان بووە. هاوڵاتى: چ شتێک زۆر پاڵنه‌رى تۆ بوو که بێیته کارى هونه‌ریه‌وه و کارى ئه‌کته‌ریش به‌تایبه‌تى؟ ئه‌حمه‌د جۆڵا: کاتى خۆى که‌من له خوێندنگه‌ى سه‌ره‌تایى بوم، ئێمه کۆمه‌لێک هونه‌رمه‌ند مامۆستا‌م بووه، له‌وانه مامۆستا ته‌ها خه‌لیل و که‌مال سابیر، ته‌ها باراوى و چه‌ندین مامۆستاى تر، که کۆبونه‌وه‌ى باوکان هه‌بوو کورته فیلمیان پێده‌کردین، هه‌ر له‌و کاته‌وه له‌هه‌مویان به‌شداربوم، زۆرجار ده‌ورى سه‌ره‌کیم هه‌بوو، له‌ته‌مه‌نێکى زۆر منداڵیه‌وه به‌رده‌وام ده‌چوو بۆ سه‌یرى سینه‌ماو کاره شانۆیه‌کان، که‌ئه‌مانه هه‌مووى پاڵنه‌رى من بون کهحهزى زیاترم لا دروست ببێت بۆ کارى هونه‌رى. هاوڵاتى: بۆ کارى کۆمیدیت هه‌ڵبژارد؟ ئایا ئه‌وه‌ش حه‌زى خۆت بوو؟ یان به‌ڕێکه‌وت بویته ئه‌کته‌رى کارى کۆمیدى؟ ئه‌حمه‌د جۆڵا: خۆم له‌منداڵییه‌وه ئه‌داى کۆمیدم ده‌کردو کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندیش هانیان دام که‌واز له‌کۆمیدیا نه‌هێنم و به‌رده‌وام بم، چونکه هه‌م خۆم که‌سێکى کراوه و کۆمه‌ڵایه‌تیم و ئه‌وانیش یه‌که‌م کارمیان به‌دڵ بوو بۆیه هانیان دام به‌رده‌وام بم و زیاتر کۆمیدیا له‌گه‌ڵ مندا ده‌گونجێت. هاوڵاتى: ئایا کارکردن له‌کارێکى کۆمیدى قورستره یاخود کارێکى تراژیدیا؟ ئه‌حمه‌د جۆڵا: کۆمیدیا زۆر قورستره، کۆمیدیا ناتوانى خه‌ڵک به زۆر بکه‌یت به‌کۆمیدیا که خۆى وه‌ک به‌هره به‌هره‌که‌ى نه‌بێت، یان له‌که‌سایه‌تیدا ڕه‌نگنه‌داته‌وه، چونکه شتێک نیه به زۆر دروستبکرێت، هه‌ردوو کاره‌که‌م کردووه، به‌ڵام پێم ده‌وترێت کارى کۆمیدیت زۆر لێ جوانتره و زیاتر سه‌رکه‌وتویت. هاوڵاتى: به‌رده‌وام که‌سێکى قسه‌خۆش و کراوه‌یت؟ یان له ژیانى ڕۆژانه‌تدا پێچهوانهیت؟ ئه‌حمه‌د جۆڵا: به‌رده‌وام له‌ژیانمدا کراوه‌م و قسه‌ى خۆشم زۆره، به‌ڵام کات و شوێنى پێکه‌نین و قسه‌ى خۆشیش ده‌زانم نه‌ک له‌هه‌موو شوێنێک هه‌ر پێبکه‌نم، شوێنى تایبه‌تى ناو براده‌رانیش هه‌یه کهدهتوانى کاتى خۆش به‌سه‌ربه‌ریت. هاوڵاتى: ئایا هه‌موو ئه‌کته‌رێک ده‌توانێت ده‌ورى کارى کۆمیدى و تراژیدیا ببینێت؟ ئه‌حمه‌د جۆڵا: ئه‌وانه‌ى ده‌ورى کۆمیدى ده‌گێڕن ده‌توانن ده‌ورى تراژیدیا ببینن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى که تراژیدیان ناتوانن هه‌موویان ده‌ورى کۆمیدى بگێڕن، چونکه کارى کۆمیدى هه‌مووى ده‌قاوده‌ق ناخرێته سه‌ر کاغه‌ز و بنوسرێت، به‌ڵکو ئه‌کته‌ره‌که که ئه‌داى ده‌کات ده‌یکات بهکۆمیدى، بۆ نمونه هه‌ندێک جار که‌سێک نوکته‌ت بۆ ده‌گێڕێته‌وه نازانێت ئه‌داى بکات، واته ئه‌وه‌ى ئه‌داى ده‌کات ده‌یکات به کۆمیدى، کۆمیدى فهنێکى زۆر پێشکه‌وتووه. هاوڵاتى: دراماى ماڵه‌که‌ى مه‌عروف چۆن بوو بۆ تۆ وه‌ک ئه‌حمه‌د جۆڵا؟ ئه‌حمه‌د جۆڵا: دراماى ماڵه‌که‌ى مه‌عروف درامایه‌ک بوو زۆربه‌ى نه‌نوسرابوو، واته تێکستیکی نوسراو بێت، 13 ئه‌ڵقه‌ى ده‌قى نوسراوى هه‌بوو، ئه‌ڵقه‌کانى تر له‌گه‌ڵ ماهیر حه‌سه‌ن داده‌نیشین هه‌مووى به‌بێ ده‌ق، ده‌مانوته‌وه، ئه‌وانه‌ى تر‌ى هه‌مووى خۆمان واته لامان ده‌داو توشى پێکه‌نین و گریانیش ده‌بوین، کارێکى زۆر جوان و دڵخۆشکه‌ر بوو، ئه‌وه‌ى زۆر گرنگ بوو له‌و درامایه‌دا هه‌موو ستافه‌که به‌جوانى ته‌مسیلیان ده‌کردو کارێک بوو هه‌ڵقوڵاوى کۆمه‌ڵگه‌که بوو، هه‌موو که‌س خۆى تیادهبینى و شه‌ش جار دوباره کرایه‌وه، هه‌موو جاره‌کان هه‌موو ئاستێک سه‌یرى ده‌کرد له‌منداڵێکه‌وه تا 70 ساڵێک و به‌ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌وه سه‌یرى ئه‌م درامایه ده‌کرا، بێ ئه‌وه‌ى ڕۆژانه خه‌ڵک له‌یوتیوب و فه‌یسبوک دوباره سه‌یرى ده‌که‌نه‌وه‌و حه‌زیان پێی بوه. هاوڵاتى: به‌و پێیه‌ى دراماى ماڵه‌که‌ى مه‌عروف بینه‌رى زۆرى هه‌بوه، له‌به‌رنامه‌تاندا نیه به‌شى دووه‌مى بۆ زیادبکه‌ن؟ ئه‌حمه‌د جۆڵا: هه‌رگیز، چونکه به‌شى دووه‌مى هه‌موو کارێک وێرانه (سه‌قه‌ته)، له‌وانه‌یه به‌شى دووه‌م بکرێت وا‌بکات به‌شى یه‌که‌مى له‌ده‌ستبدات، ئه‌و گرنگى و خۆشیهى نامێنێت، بۆیه لێره‌دا وه‌ستاوین و ته‌واو. هاوڵاتى: پێت وایه دراماى ماڵه‌که‌ى مه‌عروف چیرۆکه‌که‌ى له‌ڕاستیدا هه‌بێت؟ ئه‌حمه‌د جۆڵا: بۆ نیه، بۆیه ڕۆژانه خه‌ڵک حه‌زى به‌م کاره بوو و سه‌یرى ده‌کرد، ئه‌وه ده‌لاله‌ته له‌وه‌ى نزیکه لهکۆمهڵگاکهمانهوه، ڕۆژانه خه‌ڵک کێشه‌ى میراتى هه‌یه‌و دوو برا له‌سه‌ر موڵک و ماڵ ده‌بێته شه‌ڕیان و هه‌زاره‌ها کێشه‌ى ئاوا هه‌یه، بۆیه ئه‌مه چیرۆکى ناوجه‌رگه‌ى کۆمه‌ڵگایه‌و واقعى ئه‌مڕۆیه. هاوڵاتى: ئێمه به‌پێی کلتوره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌مان زۆر کێشه‌و شه‌ڕ له‌ناوچه‌که‌ماندا هه‌بوه‌و زۆرمان به‌سه‌ر هاتووه که‌ده‌کرێت کارى درامى جوانى لێ به‌رهه‌مبهێنرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کارى هونه‌رى که‌مه، بۆ؟ ئه‌حمه‌د جۆڵا: هۆکارى زۆره، یه‌که‌م هۆکارى تیڤیه‌کانه که‌کاریگه‌رییان زۆره، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده‌ى گرنگى به‌کارى بیانى و دراما‌و فلیمه دۆبلاژکراوه‌کان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌نده گرنگى به‌کارێکى ناوخۆیى ناده‌ن، که دابونهریتى کۆمه‌ڵگاى کورده‌واریشیان تێکداوه، نه‌بونى سیناریۆو نه‌بونى ده‌رهێنه‌ر که‌نازانم نین یان کار ناکه‌ن، ته‌مه‌ڵى هونه‌رمه‌نده‌کانیش کهدهورى سه‌ره‌کى هه‌یه. هاوڵاتى: له‌ڕوى داراییه‌وه کێ هاوکاریتان ده‌کات؟ ئه‌حمه‌د جۆڵا: نه‌خێر هاوکارى ئێمه ناکرێت، به‌دڵنیاییه‌وه کهدینارێکیان بۆ سه‌رف نه‌کردوین، زۆربه‌ى کاره‌کانمان که کردومانه دواى که تەلەڤزیۆنێک لێی کڕیوینهتهوه، ئه‌وه‌تا ئێستا کێشه‌یه‌ک هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌و من خۆم ئاگادار نیم، چونکه ئێمه کارى خۆمان ده‌که‌ین و هه‌قى که‌سمان نیه. هاوڵاتى: ئایا به‌و پێیه‌ى که ئێوه مێژووى وڵاته‌که‌مانن و خه‌ڵک به گشتى شانازیتان پێوه ده‌کات، به پێی ئاستى خۆتان ڕێزتان لێگیراوه؟ ئه‌حمه‌د جۆڵا: ئێمه ئه‌وه‌ى پێی گه‌یشتوین خۆمان بۆ خۆمان دروستکردووه‌و به‌کاره‌کانمان خۆمان ناساندووه، به‌رده‌وام سوپاسى خه‌ڵکیش ده‌که‌ین که‌زۆر ڕێزیان لێناوین و خۆشه‌ویستییان بۆمان هه‌یه، حکومه‌تیش ئێمه چه‌ند ساڵه ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرین و ڕه‌خنه له‌حزبه‌کان ده‌گرین، تائێستا که‌سێک قسه‌یه‌کى پێنه‌وتوین، له‌گوڵ کاڵتریان پێ نه‌وتوین. هاوڵاتى: تۆ یه‌کێک بویت له‌وانه‌ى که بیرۆکه‌ى سه‌ردانکردنى هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشینت به‌هونه‌رمه‌ندان ڕاگه‌یاند؟ ئه‌حمه‌د جۆڵا: هه‌ستم کرد به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنانه گرنگه وه‌ک بیرۆکه‌ى خۆم ڕامگهیاندو به‌سوپاسه‌وه زۆربه‌ى هونه‌رمه‌ندان هاتن و به‌شدارییان له‌گه‌ڵدا کردم، که ئه‌وه ئه‌رکى ئێمه‌و هه‌موو که‌سێکه ئه‌و که‌سانه به‌سه‌ربکاته‌وه که‌شوێنیان لههونهرو کلتورى کورده‌واریدا دیاره وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ هونه‌ره‌که‌ى. هاوڵاتى: بۆچى له‌سۆشیال میدیا، چالاک نیت و خۆت به‌کاریناهێنیت؟ هه‌ندێک قسه هه‌یه ده‌کرێت به‌ناوى تۆوه؟به‌ڕێزت قسه‌ت چییه بۆیان؟ ئه‌حمه‌د جۆڵا: ته‌نیا ئه‌کاونتێک و په‌یجێکم هه‌یه که‌زۆر چالاکه، کوڕه‌که‌م بۆم به‌ڕێوه ده‌بات، ده‌یبینم زۆرجار، بۆیه ڤیدیۆیه‌کیشم بڵاوکرده‌وه که من په‌یوه‌ندیم پێوه‌ى نیه‌و نازانم ئه‌وانه کێن، بۆیه که‌من خۆم قسه بکه‌م ئه‌وه قسه‌ى خۆمه‌و من لێی به‌رپرسیارم، سۆشیال میدیاش ئاوایه هه‌موو که‌س پێی ده‌وێرێت و ده‌توانێت قسه‌ى لێوه بکات و من لێی بێبه‌ریم. هاوڵاتى: ئه‌وانه‌ى که کارى کۆمیدییان هه‌یه، چه‌ند که‌سانێکن و جێ په‌نجه‌یان دیاره، بۆ ناتوانن پێکه‌وه خه‌ڵکانێکى تر دروست بکه‌ن وه‌ک خۆتان په‌ره به‌کارى کۆمیدى بده‌ن؟ ئه‌حمه‌د جۆڵا: کێشه‌که ئه‌وه‌یه کارى کۆمیدى و که‌سى هونه‌رى پێویسته خۆى خۆى دروست بکات، که‌س ناتوانێت که‌سێک دروستبکات، من تواناى خۆم دروستى کردوم، به‌ڵام له‌ناو کاره‌کانماندا ده‌رگامان کراوه بوه بۆ گه‌نج که بێن و به‌شدارى بکه‌ن و هاوکاریشمان کردون، وه‌ک به‌رنامه‌ى به‌رنامه و بێگومان ڕه‌نگه گه‌نجى واش هه‌بێت زۆر له ئێمه باشتر کارى کۆمیدى بکات، به‌ڵام ئێمه خوێندنگه‌یه‌کى تایبه‌تمان نیه بتوانین خه‌ڵک بهێنین و وه‌ک فێرکردن فێریان بکه‌ین. هاوڵاتى: تائێستا دوو سێ کارى ڕیکلامیت کردووه، ئه‌مه حه‌زى خۆته یان وه‌ک لایه‌نى داراییه‌که‌ى پشتى پێدهبهستى؟ ئه‌حمه‌د جۆڵا: ئه‌وه‌ى ده‌لێت حه‌زم لێیه‌تى ڕاست ناکات، چونکه وانیه ته‌نیا بۆ مه‌به‌سته داراییه‌که‌یه که من و که‌سانى تریش ڕیکلام ده‌که‌ین. هاوڵاتى: ئایا ڕیکلام به‌گران ده‌که‌یت؟ چ جۆره ڕیکلامێک ناکه‌یت به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه؟ ئه‌حمه‌د جۆڵا: ڕه‌نگه وابێت که ئێمه‌ى هونه‌رمه‌ندیش کاریگه‌رى زۆرى ده‌بێت بۆ کۆمپانیاکه‌و به‌رهه‌مه‌که و من وه‌ک خۆم دوو جار ڕیکلامم کردووه، کاریگه‌رى زۆرى هه‌بوه بۆ فرۆشى به‌رهه‌مه‌که‌و به گرانیش ڕیکلام ده‌که‌م، زۆر گرانجانیشم، من ڕیکلام بۆ بنێشى بۆبى ناکه‌م، به‌ڵکو بۆ شتێکى زانستى و بایه‌خدار ده‌یکه‌م، بۆ فۆرجى ده‌یکه‌م . هاوڵاتى: له‌سۆشیال میدیا ماوه‌ى پێشوو باس له‌دوو کرێکارى ئێزیدى ده‌کرا که به‌رێزت کارت پێکردون ئایا ئه‌مه تاچه‌ند ڕاسته؟ ئه‌حمه‌د جۆڵا: به‌ڵێ ئه‌مه ڕاستى بوو، دوو کرێکار بون به‌س نازانم به‌دڵنیایى ئێزیدى بون یان نا، که کرێکه‌م پێدان، بینیم یه‌کێکیان لهپارهکهى خۆى 5 هه‌زارى دا بههاوڕێکهى لێم پرسى بۆ، وتى ئه‌و ژن و منداڵى هه‌یه. هاوڵاتى: بۆ کارى تازه‌ت نییه؟ ئه‌حمه‌د جۆڵا: هیچ کارى تازه‌م نیه، چونکه کار دێته به‌ر ده‌ستت، به‌ڵام له ئاستێکى نزمدایه، منیش به‌ڕاستى کاره‌کانى پێشترم ناسڕمه‌وه له‌به‌ر کارێکى تازه. ئەوەی کە لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە دوو کرێکاری ئێزیدیم گرتبوو بۆ گواستنەوەی کەل و پەلی ماڵەوەمان وتیان 40 هەزار دینار منیش وتم زۆرە، هێنایانە 30 هەزار دینار. پاش کۆتایی هاتنی کارەکە لە ئەو هەوا گەرمەدا سێ دانە 10 هەزار دیناریم پێ دان. یەکێک لە کرێکارەکان 10 هەزار دیناری هەڵگرت و 20 هەزار دیناری دا بە ئەوی تر، وتم مەگەر شەریک نین؟ وتی با بەڵام ئەو خێزاندارە، زیاتر لە من پێویستی بە پارە هەیە. منیش لەبەر ئەو هەڵوێستە جوامێرانەی دیسان 10 هەزار دیناری ترم پێ دا. سوپاسی کردم و دیسان 5 هەزار دیناری دا بە ئەوی تر و ڕۆشتن. لەوێدا بوو کە کەوتمە بیری ئەو ڕستە جوانەی کە جارێک لە سەر پردێکی پەڕینەوە خوێندبومەوە. «بەخشین دڵێکی گەورەی دەوێ نەک سامانێکی زۆر» ئەحمەد جۆڵا
هاوڵاتی، کاوە ڕەش - بەریتانیا ڕۆژنامەی میرۆری بەریتانی، گوزەشتێکی بەناو ڕێچکەی بەشێک لەژیانی کوردێکی دانیشتووی بەریتانیادا کردووە، کەنمونەی پانەبەرێکی سەرکەوتوە لەو وڵاتە. ئەو کەڕووی لەبەریتانیا کرد، تەنانەت نەیدەتوانی بەزمانی ئینگلیزی بدوێت، بەڵام ئێستا خاوەنی سێ ڕێستۆرانت و ڕۆژنامەیەکی کۆمەڵایەتی و کارگەیەکی بیرە دروستکردن و هەرەها سپۆنسەری بەخشینی خاڵاتی ساڵانەی کەبابی بەریتانیاش بەڕێوەدەبات لەو وڵاتە. ئیبراهیم دۆگوس کەساڵی ١٩٩٤ لەگەڵ باوکی لە باکوری لەکوردستانی ڕوویان لەبەریتانیا کردوە، ئێستا جگەلەوەی خاوەنی چەندین شوێنی خۆیەتی بۆ سەرمایە، لەمانگی مەی ٢٠١٩ وە بۆتە سەرۆکی شارەوانی لامبێزە لەلەندەن. ئەو ئێستا قاوەخانەیەکیشی کردۆتەوە بۆ یارمەتی دانی خێزانە کەمدەرامەتەکان و بەخشینی خواردن و خواردنەوی گەرم بەوکەسانەی لەناوچەی وەتەرلوو، بێ دەرتان و دەربەدەرن. لەنزیک وێستگەی وەتەرلوو، کاتێک بڕێک پارە خەرج دەکەیت لەخواردن و خواردنەوە، بەشێکی دەبەخشێرت بۆ ئەو کەسانەی کەناتوانن خەرجی ژەمەکانی ڕۆژانەیان دابین بکەن. ئێستا ئیبراهیم تەمەنی ٣٩ ساڵە، بەڵام کاتێک بەهەرزەکاری لەگەڵ باوکی وەک کوردێکی بەرهەڵستاکار لەتورکیاوە ڕوویان لەبەریتانیا کرد، نەیتوانیوە بەزمانی ئینگلیزی بدوێت، بۆیە بەهەوڵی خۆی و باوکی ژیانێکی پڕزەحمەتیان بڕیوە تاگەیاندویانەتە ئیمڕۆ. وەک خۆی دەڵێت ئەوەی زۆر گرنگە بۆمن یادەوەری ئەو ڕۆژانەیە کەکافیەک ئایس کرێم و سارەدەمەنی بێ بەرامبەری دەدا بەو خێزان و منداڵەنەی کەم دەرامەت بوون، لەکاتی پشووی قوتابخانەکاندا.» ئیبراهیم دۆگوس دەڵێت «من وەک ئەندامیێکی پارتی کار لەبازنەی ئەنجومەنی شارەوانی ئەم ناوچەیە، بڕوام وایە پێویستە کارێکی پڕ بەبەها بکەین وەک پارتی کار، بۆ هاریکاری چ منداڵی خێزانە کەم دەرامەتەکان بە پێدانی ساردەمەنی، یاخود بەخشینی خواردن و خواردنەوەی گەرم، بەبێ دەرەتانەکان». ئەو پێی وایە ناکرێت ئەوان بەرامبەر ئەو کاسانە دەستەوستان دابنیشن، تا ئەو کاتەی حوکمەت بەهانایانەوە دێت. چیرۆکی ژیانی ئیبراهیم، لەناو ڕێڕەوێکی پێچاو پێچ و ناوازە، دەسوڕێتەوە. ئەو لەقاپ شۆری ڕێستۆرانتەوە، بۆ خاوەنی چەندین ڕێستۆرانت و ئێستاش سەرۆکی یەکێک لەشارەدارییەکانی لەندەنی پایتەختە. ئەو هەرچەندە لەدواقۆناغەکانی خوێندنی ئامادەیی شکستی هێناوە لەئەنجامێکی باش، بەڵام لەهەوڵدان بەردەوام بوەو دواجار خۆی لەزانکۆ بینیوەتەوە. ئیبراهیم لەتەمەنی ٢٢ساڵیدا کاتێک سەرۆکی ناوەندی ڕەوەندی پەنابەرانی ناوچەکەی بوە لەلەندەن، هەوڵی داوە ڕێگری و بەرەنگاری لەتاقم و کەسانی مافیا‌و دەرمان فرۆش بکات، بەو هۆیەشەوە لەلایەن کەسانی ئاژاوەگێڕو بازرگانانی مەددەی هۆشبەرەوە، بریندار دەکرێ. لەسەرو وەختی هێرشە تیرۆرستیەکەی سەر پردی وێستمینستەر ڕێستۆرانتەکەی بەکراوەیی هێشتیەوە، بۆ ئەوەی خواردن و خواردنەوەی بێ بەرامبەر، ببەخشێتە تیمی پۆلیس و کارمەندانی فریاگوزاری خێرا. ئیبراهیم. دەڵێت «سەرەتا پۆلیس هەوڵیان دا من بگرن بەهۆی هێشتنەوەی ڕێستۆرانتەکەم بەکراوەیی، لەکاتی هێرشەکەی سەرپردی وێستمینستەر، بەڵام من بەزەردەخەنەوە وتم، ئەمە کارێکی شێتانەیە، ستافەکانم دەنێرمەوە تەنها خۆم و خێزانەکەم لێرە دەبین بۆ ئەوەی خواردن و خواردنەوەی بێ بەرامبەر بەئێوە بدەین. وتم سەیربکەن، من لەخێزانێکی کوردی تورکیا لەدایک بوم، ئەوجۆرە لەئاڵۆزی و شڵەژانانەم زۆر دیوە، بەلای ئێمەوە نامۆ نیە». ئیبراهیم یەکێکە لەلایەنگرانی مانەوەی بەریتانیا لەیەکییەتی ئەوروپا، بۆیە لەسەر پسوڵەی وەرگرتنی پارەی ڕیستۆرانتەکانی لەخوارەوە نوسراوە (دەرچونی بەریتانیا خراپە، پەنابەران بەریتانیا مەزندەکەن). بەو هۆیەشەوە چەندین جار لەلایەن چەند کەسانێک و گروپە توندڕەوو ڕەگەزپەرستەکانەوە، ڕووبەڕوی هەڕەشەو جنێوی نابەجێ بۆتەوە. بەبڕوای ئیبراهیم دۆگوس، لەکۆتاییدا خۆشەویستی زاڵ دەبێت بەسەر ڕق و کینەدا. هەرسێک ڕێستۆرانتەکەی ئیبراهیم، trioa, Westminster kitchen, cucina. لەسەر ڕووبارەکەوە دەڕواننە بینای پەرلەمانی بەریتانیا، ئەوجێگایەی کەئەو خەونی پێوە دەبینێ ڕۆژێک دابێ وەک ئەندام پارلەمان لەسەر کورسیەکانی دابنیشێ. دڵسۆزی ئیبراهیم بۆ پارتی کاری بەریتانی، لەتەمەنی ١٦ ساڵییەوە دەست پێدەکات، ئەو دەڵێ، کاتێک قوتابی بووم لەلایەن یەکێک لەمامۆستاکانەوە بانگهێشت کراوە بۆ میتنگێک، تا وتارێک پێشکەش بکات دەربارەی مافی مرۆڤ و کورد. ئەو دەڵێت «چونکە پێشیر قسەم لەناو کۆڕ‌و لەبەردەم خەڵکدا نەکردبوو، کەمێک شڵەژاو بووم، بۆمن جێگای سەرسوڕمان بوو کەمامۆستاکەمان منی بانگهێشت کردبوو. قسەکەرەکەی دی کە لەمیتنگەکە بەشداربووە، هەروەها پشتگیری ئیبراهیمی کردوە، جێرمی کۆربین بووە، کەئەندام پارلەمانی ئەو ناوچەیە بووە. لەئێستادا جێرمی کۆربین، سەرۆکی پارتی کارە. بەوتەی ئیبڕاهیم، لەو کاتەوە بۆتە هاوڕێیەکی نزیکی جێرمی و بەردەوام لەهەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا، کامپیەنی بۆکردوە. هاوڕێیەتی ئیبڕاهیم و جێرمی سێ ساڵ لەمەوبەر قوڵتربۆتەوە کەجێرمی کۆربینی سەرۆکی پارتی کاری ئۆپزیسۆنی بەریتانی، هەرچەندە کەسێکی ڕوەک خۆرە، بەشداری کردوە لە مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی کەبابی بەریتانیی و وتارێکی پێشکەش کردوە. بەگوتەی ئیبراهیم، جێرمی کۆربین، هەرچەندە کەسێکی ڕوەک خۆرە، بەڵام ئەو ئارەزووی بۆ کەبابی فلافل هەیە، بە خواردنێکی نایاب وەسفی دەکات. هەرەوەک چالاکوانێکی گەنجی نێو کۆمەڵگا، ئیبراهیم لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا، بۆتە سەرۆکی گەورەترین بنکەی کوردیی و تورکیی لەباکوری لەندەن، کەهەوڵی بەرەنگاربونەوەی کەسانی دەرمان فرۆش و ئاژەوەگێڕی ناوچەکەو هاوزمانەکانی خۆی داوە. لەساڵی ٢٠٠٢ دوای ئەوەی ئیبراهیم، ژمارەیەک مافیای ناوچەیی دەست نیشان دەکات بۆ پۆلیس، ئەوان خۆی و هاوڕێیەکی گەنجی تەمەن ١٤ساڵ بەناوی جیران، لەسەر شەقام دەپێکن و برینداری دەکەن. ئەو دەڵێ، هەرچەندە چەندین جار هەڕەشەیان لێکردوەو تەنانەت ئۆتۆمبیلەکەشیان سوتاندوە، بەڵام نەیانتوانیوە لەئەرکی بەرەنگاربونەوەی مافیاکانی ماددەی هۆشبەر بیوەستێنن. ئیبراهیم دەڵێت «ئەو ڕۆژەی کەبەرەو سەنتەری کوردی بەڕێوە بوین لەگەڵ جیران، لەناوچەی Haringeyدوو پیاومان بینی یەکێکیان. بەئەوی دیکەی گوت بیتەقێنە و لێان بدە. وتی «کاتێک بەهۆش خۆمان هاتینەوە، وامان زانی بەبەرد لێیان داوین، چونکە پانتۆڵەکەمان ڕەشی تاریک بوو، کاتێک هەستم کرد هەمووی بوە بەخوێن و بەچەک پێکراوین. لەو کاتەی تیمی فریاگوزاری گەیشتن، گوتم پانتۆڵەکەم هەڵ مەدڕن، چونکە یەکێکە لەپانتۆڵە باشەکانم، دڵم لەلای بوو، بەڵام هەر دڕیان». ئیبراهیم ئەوکات دوو هەفتە لەژێرچاودێری چڕی پزیشکدا، لەنەخۆشخانەی ویتنگتەن، لەگەڵ هاوڕێکەی ماوەتەوە بۆچارەسەر. ئەودەڵێت «هێشتا ئەو زامدارکردنەش نەیتوانیوە بیوەستێنێ لەچالاکی و کارەکانی بۆ بەرانگاربونەوەی مافیاکانی، ماددەی هۆشبەر». ئیبراهیم دەڵێت «دوای ئەو ڕووداوە، ڕێپێوانێکی ٢٠هەزار کەسیمان ڕێکخست دژ بەدەڵاڵەکانی ماددەی هۆشبەر.» دوای ئەو خۆپیشاندان و پشتگیریەی خەڵکی سەرشەقام، پۆلیس هەڵمەتێکی فراوانی دەستگیرکردنی دەڵاڵەکانی ماددەی هۆشبەری دەستپێکردو، ژمارەیەکی زۆری لێ دەستگیرکردن. بەوتەی ئیبراهیم دۆگوس، هێشتاش بەشێک لەو مافیایانە لەناو تورکیاوە، هەڕەشەو پەیامی توند بۆ ئەو دەنێرن. ئیبڕاهیمی تەمەن ٣٩ساڵ، کەئێستا باوکی دوومنداڵی تازە پێگەیشتوە، هێشتا خاوەن وزەیەکی زۆرەو وەک چالاکوانێکی مافی مرۆڤ، دەیەوێت بۆ مافی ئازادی و ئاشتیی، کورد‌و تورک، هەوڵبدات و ڕێبگرێت لەوجەنگەی لەبەردەرگای کوردەکان و تورکەکاندا هەیە. سەرباری ئەوەی ئیبراهیم ئێستا سەرۆکی یەکێک لەشارەوانییە گرنگەکانی ناوچەیەکی لەندەنە، خەونی داهاتووی بوون بەئەندام پارلەمانی ئەو وڵاتەیە. دەیەوێ لەلایەکی دیکەشەوە بجەنگێ بەرامبەر ئەو ڕووبارەی دەڕوانێتە پەرلەمانی بەریتانیا، کەڕۆژێک بێت وەک ئەندام پەرلەمان تێیدا، ڕووبەڕووی پارتەکەی بەرامبەری ببێتەوە.
ڕاپۆرتی: واشنتن پۆست وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا زنجیرەیەک هێرشی گوماناوی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەشەممەی رابردوودا کەدامەزراوە نەوتییەکانی سعودیەی کردە ئامانج بووە هۆی چەندین تەقینەوە، ئەمەش بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک نیوەی هەناردەی نەوتی شانشینەکەی پەکخست. لەئێستادا پرسیار لەسەر مەوداو فراوانی زیانەکان دەکرێت لەگەڵ ئەوەی چۆن هێرشەکە ئەنجام دراوە. بەڵام پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە کەکێ بەرپرسیارە. حوسییەکانی یەمەن، کە سەروبەندی جەنگێکی ناوخۆییدان لەگەڵ هێزەکانی نزیک سعودییە، لێپرسراویەتی هێرشەکانیان هەڵگرتووە. لە دووشەممەی رابردوو، هەڕەشەی هێرشی دیکەیان کرد. سەرەڕای ئەمە، بەرپرسانی ڕۆژئاوا‌و سعودیە گومانیان لەو بانگەشەیە هەیە، دەڵێن کەهێرشەکە لەیەمەنەوە ئەنجام نەدراوە. لەجیاتی ئەوە پەنجەی تۆمەت بۆ پشیتوانێکی دیاری حوسییەکان رادەکێشن: ئێران. «لەسەروبەندی هەموو ئەو بانگەشانەی بۆ هێورکردنەوە دەکرێت، لەئێستادا ئێران هێرشێکی بێهاوتای ئەنجامداوە بۆ سەر بەرهەمی وزەی جیهانی. هیچ بەڵگەیەک نییە کە هێرشەکان لە یەمەنەوە ئەنجامدرابن»، مایک پۆ‌مپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا وای نوسی. پەیوەندی نێوان ئێران و حوسییەکان سادەو ساکار نییە، لەمێژە گومانی خراوەتە سەر بەتۆمەتبارکردن و ڕەتکردنەوە، هەروەها گەورە کراوە بەدەنگۆو پروپاگەندە لەلایەن هەموو بەرەکانەوە. حوسییەکان کێن؟ بنکەی سەرەکییان لەباکوری ڕۆژئاوای یەمەنە. بۆ یەکەمجار ساڵی ٢٠١٥ ناوبانگی نێودەوڵەتییان پەیداکرد کاتێک یارمەتیدەر بوون لە ڕوخانی حکومەتەکەی سەرۆکی یەمەن و هاوپەیمانە هەرێمییەکەی ئەمریکا، عەبدربە مەنسور هادی. هەرچەندە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵی ١٩٩٠کان کاتێک گروپێک کە ناویان (شەباب ئەلمومینین - باوەڕادارانی گەنج) بوو کاریان دەکرد بۆ زیادکردنی هۆشیاری دەربارەی لقی «زەیدی» مەزهەبی شیعە، کە ئەم مەزهەبە ماوەی چەند سەدەیەک باڵادەستبوو لە یەمەندا بەڵام دوای شەڕی ناوخۆ لەساڵی ١٩٦٠کاندا وەلانرا. حوسەین ئەلحوسی، یەکێک لە سەرکردەکانی گروپی باوەڕادارانی گەنج، دەستیکرد بەڕێکخستنی خۆپیشاندان دژی ئەمریکا دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن هێزی هاوپەیمانانەوە بەسەرکردایەتی ئەمریکا لەساڵی ٢٠٠٣. کاتێک حوسی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە کوژرا، لایەنگرانی ناوی گروپەکەیان گۆڕی و بەناوی ئەوەوە ناویان نا، هەروەها ڕێبازی خۆپشاندانی ئایینیان گۆڕی بۆ یاخیبوونی سەربازی. لەدوای ٢٠١٥ەوە حوسییەکان بەشدارییان کردووە لە شەڕی ناوخۆ کە یەمەنی داڕووخاندووە، بەشێوەیەکی بەرچاو رووبەڕووی لایەنگرانی هادی دەبنەوە کە ئەمانیش لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرکردایەتی سعودیە پشتگیریان لێدەکرێت. پەیوەندیان چییە بە ئێرانەوە؟ وادەردەکەوێت پشتگیری ئێران بەپێی کات زیاتر‌و زیاتر بووەو دەبێت بۆ حوسییەکان، بەڵام شارەزایانی تۆڕی هێزە بریکارییەکانی ئێران دەڵێن حوسییەکان لەو جۆرانەن کە کەمترین پشتبەستنیان بە تارانە بۆ پشتیوانی دارایی و سەربازی لەگەڵ بڕیاردان. هەرچەندە حوسییەکان بەشێوەیەکی سەرەکی وەک بزوتنەوەیەکی ناوخۆیی دەستبەکاربوون، هەروەها ئایینناسی لقی زەیدی مەزهەبی شیعە بەشێوەیەکی بەرچاو جیاوازە لەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران پەیڕەوی دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا گروپەکە بەشێکە لە تۆڕێکی فراوانی لایەنە سەربازییەکانی پشتگیریکراو لەلایەن تارانەوە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. بروسکەیەکی دیبلۆماسی ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە لە یەمەن پێچەوانەی بانگەشەی حکومەتی یەمەنی دەدوێت کە حکومەت پێیوایە گروپەکە لەلایەن ئێرانەوە پڕچەک کراون. «زۆربەی راپۆرتە شیکارییەکان باس لەوە دەکەن حوسییەکان چەکەکانیان لە بازاڕی ڕەشی یەمەنەوە وەدەست دەخەن»، هەروەها لە سوپای یەمەنەوە. لەساڵی ٢٠١٧، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەز چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسێکی ئێرانی کرد بەبێ ناوهێنانی کە وتی سوپای پاسداران کۆبونەوەیەکیان کردووە لەسەر ئەو ڕێگایانەی کە بەردەستن بۆ «بەهێزکردنی» حوسییەکان. «لەو کۆبونەوەیەدا، ڕازیبوون لەسەر زیادکردنی بڕی یارمەتی لەڕێی ڕاهێنان، پاڵپشتی دارایی و سەربازییەوە»، بەرپرسەکە وای وت. ئێران چەندین بەیاننامەی فەرمی دەرکردووە سەبارەت بە نکۆڵیکردن لەو تۆمەتانەی باس لەوە دەکەن حوسییەکان پڕچەک دەکات، بەڵام باری چەکی دەستەبسەرداگیراو لە دەریای عەرەبی کە چەک، هەڵدەری موشەک، موشەکی ئاراستەکراوی دژە تانک، هەروەها تەقەمەنی لەخۆگرتووە دەرکەوتووە کە ڕێگای لەئێرانەوە بووە بەرەو یەمەن بۆ گروپە یاخییەکە. ئایا پێشتر حوسییەکان سعودیەیان بەئامانج گرتووە؟ بەڵێ. لەسەرەتای دەستپێکردنی گرژییەکانی نێو یەمەن، حوسییەکان هەوڵیانداوە سزای سعودیە بدەن بۆ ئەو ڕۆلە بەرچاوەی گێڕاویەتی بە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر خاکەکەی. ساڵی رابردوو، بەرپرسانی سعودیە ڕایانگەیاند توانیویانە زیاتر لە ١٠٠ موشەکی بالیستی پوچەڵ بکەنەوە کە لەخاکی حوسییەکانەوە هەڵدراوە. مانگی ئایاری ئەمساڵ هێرشێکی فرۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە سەر وێستەگەی نەوت لەڕۆژئاوای ڕیازو زیانی جدی لێکەوتەوە لەکاتێکدا هێرشێک بۆ سەر فرۆکەخانەی ئەبها لە مانگی حوزەیران لە باشوری سعودیە ٢٦ کەسی بریندارکرد. بەڵام هێرشەکانی شەممەی رابردوو لە ناوەندی دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیەیدا، ئەمەش وایکرد ئۆپەراسیۆنەکە بەشێوەیەکی بەرچاو کارامەتر دەربکەوێت وەک لەوەی لە رابردوودا حوسییەکانی پێ ناسراوە. تەقینەوەکان لەناوچەی خورەیس و ئەبقەیق ڕوویاندا، کە زیاتر لە ٨٠٠ کم دوورن لەو ناوچانەی بەدەست حوسییەکانەوەن، هێرشی وردیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی گەورەترین زیان بدەن. ڕەنگە لەهێرشەکاندا هەردوو فرۆکەی بێفرۆکەوان و مووشەک بەکارهاتبێت. فابیان هینز، توێژەر لەناوەندی جەیمز مارتن بۆ توێژینەوەی دامرکاندنی چەکی ئەتۆمی دەڵێت کە وێنەی پاشماوەکانی یەکێک لەمووشەکەکان ئەوە دەردەخات کە چەکێک بووە ئەوەندە کارامەیە ناگونجێت لەناوخۆدا لەلایەن حوسییەکانەوە بەرهەمهێنرابێت و هەرگیز لەئێرانیش نەبینراوە. «ئایا ئێران بەنهێنی سیستەمی موشەکی دیزان دەکات، تاقی دەکاتەوە، هەروەها بەرهەمی دەهێنێت بۆ بەکارهێنانی تایبەتی لەلایەن هێزە بریکارەکانییەوە؟»، هینز بەسەرسوڕماوییەوە دەپرسێت. برایان هووک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لە دوانیوەڕۆی دووشەممەی رابردوو قسەی لەگەڵ ستافی گۆنگرێس کردووە لە لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لەسەر بارودۆخەکە. کاتێک پرسیاری لێکراوە دەربارەی کاریگەری هێرشەکە لەسەر شانشینی سعودیە، هووک بەوە وەڵامیداوەتەوە کە سعودییەکان ئەم هێرشە وەک «١١ی سێپتەمبەری خۆیان» سەیردەکەن. چی ئەگەر حوسییەکان ئەنجامیان نەدابێت؟ سروشتی پێشکەوتووی هێرشەکە سەریکێشاوە بۆ ئەو وتانەی کەدەڵێن لە یەمەنەوە ئەنجامنەدراوە، بەڵکو لەلایەن هێزە بریکارەکانی ئێرانەوە لە عێراق یان لەخودی ئێرانەوە ئەنجامدراوە. دیار نییە بۆچی حوسییەکان بەرپرسیارییەتی هێرشەکە دەگرنە ئەستۆ. ڕەنگە بەشێک بێت لە ستراتیجیەتی هەرێمیی ئێران و هاوپەیمانەکانی کە بیانەوێت تۆوی سەرگەردانی و شێواوی بچێنن، هەرچەندە زۆرێک لەشیکەروان باسیان لەوە کردووە کە لەڕابردوودا حوسییەکان بەهۆی پاڵنەری بەرژەوەندی ناوخۆییەوە سەربەخۆ لەئێران کردەوە ئەنجامدەدەن هەرکاتێک بیانەوێت. «بیرتان بێت کاتێک ئێران فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی خستە خوارەوە کە وتیان لە «ئاسمان»ی ئەواندا بووە لەکاتێکدا کەبەڕاستی هەر نزیکیش نەبوو لەوێوە. بەجدییەوە لەسەر ئەو چیرۆکە بەردەوام بوون کەدەشیانزانی درۆیەکی گەورەیە. ئەوان ئێستا دەڵێن هیچ پەیوەندیان بە هێرشەکەی سەر سعودیەوە نەبووە، بەڵام دەیبینین»، ترەمپ لە تویتێکدا لەدووشەمەی رابردوو وای نووسی.
ڕاپۆرتی: بی بی سی وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا «لەبەرچاوی خۆمدا بینیم دایکم دەکوژرێت، نەمتوانی بیپارێزم. دوای ئەوە دوو خوشکم هەر لەبەرچاوی خۆمدا کوژران». تەیمور عەبدوڵا ئەحمەد بیر لەئێوارەی ئایاری ١٩٨٨ دەکاتەوە کاتێک وەک ١٢ ساڵێک، ئەوو چەندەها منداڵ و ژنی دیکە ناچاردەکران بۆ نێو چاڵە بیابان و سەربازە عێراقییەکان دەستڕێژی گولەیان لێدەکردن. تاوانەکەیان - کوردبوون لەعێراقی سەددام حوسەیندا. «دڵم لەو گۆڕەدا لەگەڵ دایکم و خوشکەکانمدا مرد». «رووداوەکانی ڕابردووم وەک پاشڕوان (فلاشباک) بۆ دێتەوە. کاتێک دەخەوم بیری لێدەکەمەوە»، تەیموری ٤٣ ساڵ وادەڵێت کە بەوردی ئەو وێنانەی بیرە چۆن گولەکان دایک و دوو خوشکەکەی کوشتون. ئەو بڕوایوایە خوشکەکەی دیکەی لەچاڵێکی نزیک ئەواندا کوژراوە. لەئێستادا تەیمور بەدوای دادپەروەریدا وێڵە بۆ کەسوکارەکەی. ئەو کوشتوبڕانە بەشێک بوون لەکەمپینێکی سزای کۆکراوە کە بە «ئەنفال›› ناسراوە لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە دژی گەلی کورد لەباکوری وڵاتەکە. دەسەڵاتدارانی ئەوکات بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە کۆتایی بەیاخیگەرییەک دەهێنن دوای ئەوەی هەندێک کورد لەگەڵ دوژمن‌دا یەکیان گرتووە لەکاتی جەنگی عێراق-ئێران لە ١٩٨٠ بۆ ١٩٨٨. ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ دەڵێت کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس کەزۆربەیان مەدەنی بوون لەپاکتاوی سیستیماتیکی نەژادیدا کوژراون، کە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی تێدا بووە. سەرچاوە کوردییەکان ئەو ژمارەیە بەزیاتر لە ١٨٠ هەزار دادەنێن. لەوکاتەدا تەیمور، دایک و باوکی، لەگەڵ خوشکەکانی لەکوڵەجۆ دەژیان کە گوندێکی دوورە دەست بووەو شوێنی نیشتەجێبوونی نزیکەی ١١٠ کەس بووە کەهەمویان بەشێک بوون لەخانەوادەیەکی گەورە. «دۆزینەوەی گوندەکەی ئێمە قورس بوو»، تەیمور وای وت. بەڵام ئەو دەشڵێت ئەو کوردانەی هاوکاری ڕژێمەکەی سەددامیان دەکرد هێزەکانی عێراقیان ئاراستەی ئەوێ کرد لەنیسانی ١٩٨٨. خەڵکی گوندەکە کۆکرانەوەو بران بۆ کەمپێکی سەربازی کەپیاوەکان لەژن و منداڵەکان جیاکرانەوە. ئەوە ئەوکاتە بوو کە تەیمور بۆ دواینجار باوکی بینی. دوای مانگێک تەیمورو ئەوانی دیکە خرانە نێو بارهەڵگرەوە و بەرەو باشور بردران. «کاتێک دەرگاکان کرانەوە سێ چاڵم بینی لە تەنیشت یەکەوە. دوو سەربازی عێراقیم بینی کڵاشینکۆفیان پێ‌بوو». ژن و منداڵەکان - کە هەندێکیان ساوا بوون لەباوەشی دایکیاندا - بەزۆر هێنرانە دەرەوەی بارهەڵگرەکان و دواتر بۆ ناو چاڵەکان. «لەپڕێکدا سەربازەکان دەستڕێژی گولەیان لێ‌کردین». گولەیەک بەر قۆڵی چەپی تەیمور دەکەوێت. «گولە لەتەنیشت سەرم، شانم، هەروەها قاچمەوە گیڤەی دەکرد. سەرتاسەری زەوییەکە دەلەرزی. هەموو چاڵەکە پڕبوو لە خوێن. دوو فیشەکی تریش بەر پشتم کەوت، چاوەڕێی مردنی خۆمم دەکرد». موعجیزە ئاسا تەیمور ڕزگاری بوو، خۆی کرد بەمردوو هەتا سەربازەکان ڕۆشتن. دواتر توانی لەناو لاشەکاندا خۆی بێنێتە دەرەوە و لەشەودا دەرباز ببێت. لەکۆتایدا چووە خێمەی خێزانێکی بەدەوی کە چاودێریان کرد‌و بەخێویان کرد. بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵیان مایەوە هەتا پەیوەندی لەگەڵ چەند خزمێکی کەمی رزگاربووی خۆیدا بەست و گەڕایەوە بۆ باکور [کوردستان]. کە لەوێشدا دەبوو خۆی حەشاربدایە لەترسی دەسەڵاتداران. ساڵی ١٩٩٦ مافی پەنابەرێتی پێبەخشرا لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو ئێستاش هەر لەوێ دەژی. ساڵی ٢٠٠٩، دوای ڕووخانی سەددام حوسەین، تەیمور گەڕایەوە بۆ عێراق و ناوچەی کۆمەڵکوژییەکەی دۆزییەوە. «کاتێک گۆڕەکانم بینی دەلەرزیم، دەگریام»، تەیمور وا دەڵێت. «پەیوەندیم بەحکومەتی عێراقییەوە کرد‌و پێموتن کە دەبێت ئاگاداربکرێمەوە لەهەر بڕیارێک کە لەبارەی ئەو گۆڕانەوە دەدرێت». بەڵام لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا دەستیانکرد بەهەڵکەندنی چاڵەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی ئەو. پلانیان وایە لاشەکان لە هەرێمی کوردستان بنێژنەوە. کاتێک تەیمور لەهاوڕێکانییەوە دەربارەی رووداوەکە دەبیستێت، دەستبەجێ لەئەمریکاوە دەگەڕێتەوە. تائێستا زیاتر لە ١٧٠ لاشە لە گۆڕەکاندا دەرهێنراون بەڵام تەیمور دەڵێت ئەوانەی گۆڕەکان هەڵدەکەنن ئێسک و پروسکیان بەجێهێشتووە لەگەڵ چەندین کەلوپەل. لەئێستادا تەیمور لەکێشەدایە لەگەڵ حکومەت و سکاڵای بەرزکردوەتەوە دژیان تا ڕێگریان لێبکات لەهەڵکەندنی گۆڕەکە کەبڕوایوایە لاشەی دایکی و دوو خوشکەکەی تێدایە. ئەو دەڵێت تەنها کاتێک دەبێت گۆڕهەڵکەندنەکە بەردەوام بێت، ئەوکاتەی رازیدەبن کارەکەیان بە دروستی و «بەڕێزەوە» ئەنجامبدەن لەگەڵ فەراهەمکردنی داواکارییەکانی دیکە وەک دادگایکردنی ئەوانەی بەرپرسیار بوون لەو کۆمەڵکوژییە. هەروەها تەیمور دەشیەوێت کۆمەڵکوژییەکە بەجیهان بناسێنێت. «دەمەوێت کامێراکان زوومەکانیان نزیک بکەنەوە لەلاشەی ئەو منداڵە بێتاوانانەی کەهەڵوەدای باوەشی دایکیانە رێک پێش ئەو ساتەی تەقەیان لێدەکرێت». «تەنانەت وێنەی دایک و خوشکەکانم نییە، دەمەوێت لەگەڵ پاشماوەکانیان وێنە بگرم»، تەیمور وا دەڵێت. بەرپرسانی عێراقی دەڵێن ئەو بابەتە دەکەوێتەوە سەر دەسەڵاتی کوردی تا پەیوەندی بەکەسوکاری قوربانییەکانیانەوە بکەن. فواد عوسمان تەها، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوەزارەتی شەهیدان دەڵێت دەبێت لەپاشماوەکان بکۆڵنەوە و نیشانەی ناسینەوەی بدۆزنەوە پێش ئەوەی پەیوەندی بەکەسوکارەکانەوە بکەن. «ئێمە بەڵگە کۆدەکەینەوە و دەینێرین بۆ دادگای تایبەتمەند کەبەرپرسە لە دادگایکردنی ئەوانەی تاوانبارن»، فواد عوسمان وای وت. تەیمور نیازیوایە لەنزیک گۆڕە بەکۆمەڵەکە بمێنێتەوە تا ئەوکاتەی داخوازییەکانی جێبەجێ دەکرێت. «هەست دەکەم خودا ویستویەتی لەبەر تاکە هۆکارێک رزگارم بێت. خودا ئەرکێکی گەورەی پێ راسپاردووم و ئەو ئەرکەش ئەوەیە باسی چیرۆکی ئەو کەسە بێ‌تاوان و بەریئانە بکەم کە چیتر ناتوانن خۆیان بدوێن»، تەیمور وای وت.
سازدانى: ماردین نوره‌دین ره‌مک ره‌مه‌زان قائیمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ باس له‌کێشه‌و که‌موکووڕییه‌کانى شاره‌که ده‌کات و ده‌شڵێت بیست ساڵه لهئهرکدایه نه‌یبینیوه وه‌ک چه‌مچه‌ماڵ «مه‌غدور» بێت ره‌مک ره‌مه‌زان له‌چاوپێکه‌تنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که‌ئه‌و کێشانه‌ى له‌چه‌مچه‌ماڵ رووده‌ده‌ن هى چه‌مچه‌ماڵ نین، به‌ڵکو هی شوێنه‌کانى ترن. ده‌شڵێت «راگه‌یاندن وایکردوه چه‌مچه‌ماڵ سیمایه‌کى شه‌ڕخوازی پێوه دیاربێت» هاوڵاتى: بارودۆخى ئه‌منى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ چۆنه؟ ره‌مک ره‌مه‌زان: دۆخى ئه‌منى ناوچه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ده‌توانم بڵێم له‌زۆر شوێن باشتره، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌مچه‌ماڵ که‌وتۆته ناوجه‌رگه‌ى چوار پارێزگا، له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه پارێزگاى سلێمانی، له‌ڕۆژئاوا که‌رکوک، له‌باکور هه‌ولێره، باشور گه‌رمیانه، به‌هۆى هه‌ڵکه‌وته جوگرافیه‌که‌ى ناوبه‌ناو کێشه‌و گرفت هه‌ر ده‌بیت یاخود به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى دانیشتوان به‌هۆى گرفتى ئیدارى، گرفتى کۆمه‌ڵایه‌تى و گرفتى سیاسیش وایکردوه جاربه‌جار کێشه دروستبێت، به‌شانازییه‌وه بۆ هێزه ئه‌منیه‌کان دانیشتوانه‌که‌ى مامۆستا‌و زانایانى ئایینى زۆر باشتره. هاوڵاتى: ئه‌و کێشه‌و گیروگرفتانه که ناوبه‌ناو له‌چه‌مچه‌ماڵ هه‌یه کێن ئه‌نجامى ده‌ده‌ن؟ ره‌مک ره‌مه‌زان:به‌خۆشحاڵیه‌وه له‌و کاته‌وه‌ى ده‌ستبه‌کاربوم وه‌ک قائیمقام که‌مترین کێشه‌کان کێشه‌ى خودى چه‌مچه‌ماڵه، زیاتر ئه‌و هاوڵاتىانه بونه که له‌ده‌ره‌وه هاتون. هاوڵاتى: هۆکارى باشبوونى ئه‌منیه‌ت له‌چه‌مچه‌ماڵ چیه؟ ره‌مک ره‌مه‌زان: هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان هێزه ئه‌منیه‌کان و لایه‌نه سیاسیه‌کان هه‌یه‌و خودى خۆشم له‌گه‌ڵ گه‌وره‌کردنى کێشه‌دا نیم، سه‌رچاوه‌ى سه‌رجه‌م کاره‌کان ئه‌منیه‌ته، به‌دانپێدانانى خه‌ڵک له‌ناو چه‌مچه‌ماڵ و له‌ده‌ره‌وه ده‌توانین بڵێین ئاشتییه‌کى ته‌واوو تهباییهکى ته‌واو له‌نێوان هه‌موو تیر‌و تایفه‌و هۆزه‌کان و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌بۆنه‌و یاده‌کان له‌ڕۆژى دامه‌زراندنه‌کان، لهفیستیڤاڵهکان هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان ئاماده ده‌بن. هاوڵاتى: له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک کار ده‌که‌یت؟ ره‌مک ره‌مه‌زان: له‌سه‌ر بنه‌ماى ناز، رێز، خزمه‌ت، ناوچه‌که خاوه‌نى قوربانیهکى زۆرن، بۆیه پێویستیان به‌نازه، ناوچه‌یه‌که خاوه‌ن که‌سایه‌تی و رێزن، هه‌روه‌ها ناوچه‌یه‌کى فراوان له‌نه‌بونى خزمه‌تگوزارى پێویستیان به‌خزمه‌ته. هاوڵاتى: ته‌قه‌کردن و کوشتنى خه‌ڵک له چه‌مچه‌ماڵ ناوبه‌ناو هه‌یه، بۆچى نه‌توانراوه کۆنترۆڵ بکرێت؟ ره‌مک ره‌مه‌زان: ئه‌و کێشانه‌ى که له‌چه‌مچه‌ماڵ روده‌ده‌ن هى چه‌مچه‌ماڵ نیه، به‌نمونه ساڵى پار خاتونێک کوژرابوو لاشه‌که‌یان له‌ناوچه‌ى به‌ینى چه‌مچه‌ماڵ و ته‌کیه فڕێدابوو، دواى لێکۆڵینه‌وه بۆمان ده‌رکه‌وت ته‌رمه‌که هى خه‌ڵکى سنوره‌که‌مان نه‌بوو ئه‌و سهیارهیهى پێى هاتبوو خه‌ڵکى سنوره‌که نه‌بوو، بکوژه‌که خه‌ڵکی سنوره‌که‌مان نه‌بوه شه‌ریکی جهریمهکهش خه‌ڵکى سنوره‌که‌مان نه‌بوه، له‌هه‌مانکاتدا به‌سه‌ر چه‌مچه‌ماڵ شکایه‌وه. هاوڵاتى: ئه‌و کێشانه‌ى که له‌چه‌مچه‌ماڵ روده‌ده‌ن هیچیان خه‌ڵکى چه‌مچه‌ماڵ نین؟ ره‌مک ره‌مه‌زان: راگه‌یاندن وایکردوه کهچهمچهماڵ ناوێک یان سیمایه‌کى پێوه بلکێت، ئه‌ویش چه‌مچه‌ماڵ دوربێت شه‌ڕخوازن یان کێشه‌و گرفتیان زۆره، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ماوه‌ى دوو ساڵى وه‌زیفیمدا جگه له‌ڕێزو خۆشه‌ویستى و موحیبه‌ت هیچى ترم نه‌بینیوه، بۆ نمونه ئه‌و کوڕه‌ى که له‌ماوه‌ى رابردوو له‌چه‌مچه‌ماڵ لهبهنزینخانهکه کوژرا نمونه‌ى گه‌نجى چه‌مچه‌ماڵه که‌کارده‌که‌ن، بکوژه‌که‌ش خه‌ڵکى چه‌مچه‌ماڵ نه‌بوو. هاوڵاتى: کێن ئه‌وانه‌ى مۆڵه‌تى چه‌ک هه‌ڵگرتنیان هه‌یه؟ ره‌مک ره‌مه‌زان: هه‌موو هێزه ئه‌منیه‌کان، پۆلیس و ئاسایش و به‌رگرى فریاکه‌وتن و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان، برا ئه‌فسه‌ره‌کانى ناو پاسه‌پۆرت و هه‌ویه‌ى ئه‌حوال مه‌ده‌نى ئه‌مانه جگه له‌خزمه‌تکردن کارى تاوان ناکه‌ن، هه‌شه بۆ که‌سابه‌ت چه‌ک ده‌کڕێت و مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت. هاوڵاتى: چیتان کردوه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌کى بێمۆڵه‌ت دابماڵن؟ ره‌مک ره‌مه‌زان: به‌هاوکارى گه‌نجانى زانکۆ‌و په‌یمانگه‌کان، گه‌نجان له‌سۆشیال میدیا هه‌ڵمه‌تێکمان رێکخست به‌ناوى (نا بۆ چه‌ک به‌ڵى بۆ گوڵ) من بۆ خۆشم مهبدهئێکم هه‌یه گه‌ڕانه‌وه بۆ رێحانه ره‌شه‌که که له‌لایه‌ن باو‌و باپیرانمان به‌کارده‌هێنرا واز لهکلکه ره‌شه‌که‌ى ده‌مانچه بێنین و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رێحانه ره‌شه‌که. هاوڵاتى: بۆچى زۆربه‌ى خه‌ڵک له‌چه‌مچه‌ماڵ چه‌کیان هه‌یه؟ ره‌مک ره‌مه‌زان: ئه‌گه‌ر یاسا وه‌کو خۆى جێبه‌جێبکرێت هیچ مرۆڤێک پێویستى به‌چه‌ک نیه، به‌ڵام ئێمه نابێت خۆمان له‌واقعى کوردستان لاده‌ین، ئه‌م چه‌ک داماڵینه پێویستى به‌بڕیارێکى سیاسى لێکتێگه‌شتنى هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانه، به‌ڵام ئێمه توانیومانه ئه‌وانه‌ى له‌چه‌مچه‌ماڵ مامه‌ڵه به‌چه‌ک ده‌که‌ن چوارچێوه‌یه‌کیان بۆ دابنێین، ده‌زانین کێ ده‌یکڕێت و کێ دهیفرۆشێت و چ جۆرێکه ژماره‌و جۆرى چه‌که‌که، ئه‌گه‌ر کارێکى نه‌خوازراوى پێکرا بتوانین له‌ڕێگه‌ى ژماره‌ى چه‌که‌که بیدۆزینه‌وه، وه‌ک ئامارێک لاى ئێمه ده‌مێنێته‌وه. هاوڵاتى: چه‌مچه‌ماڵ وه‌ک پایته‌ختى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان چى بۆ کراوه؟ من بیست ساڵه لهوهزیفهدام نه‌مبینیوه وه‌ک چه‌مچه‌ماڵ مه‌غدورتر له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ندێک گوند تازه به‌تازه رێگه‌یان بۆ ده‌که‌ین، تازه 26 گوند له‌ناحیه‌ى قادر که‌ره‌م و ته‌کیه‌ى جه‌بارى سێ گوند له‌ناوچه‌ى سه‌نگاو کاره‌بایان بۆ ڕاده‌کێشین، هێشتا گوندمان هه‌یه نه کاره‌با نه رێگاى هاتوچۆى بۆ رانه‌کێشراوه. کارى زۆر باشمان کردوه به‌نمونه له‌ناوچه‌ى شۆڕش کا لانه‌ى ئهنفالستانه توانیومانه پێنج بۆ شه‌ش گه‌ڕه‌ک قیرتاو بکه‌ین که‌هه‌شت ملیۆن دۆلارى تێچوه، هه‌روه‌ها رێگاى بنارى گل سێ ملیۆن دۆلارى تێچوه، ڕێگاى ناوشوان نزیکه‌ى دوو ملیۆن دۆلارى تێچوه. هه‌وڵمانداوه چه‌ند بیرێکى ئیرتیوازى له‌ناحیه‌ى شۆڕش لێبده‌ین، ئاوى سه‌ره‌کى له‌کانى شه‌یتانه‌وه راکێشین بۆ چه‌مچه‌ماڵ و مه‌کته‌بێکى 18 پۆلى بکه‌ین، سایلۆکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ به 24ملیار دینار ته‌واو بوه، دوو ساڵه گه‌نمى جوتیارانى لێوه‌رده‌گیرێت. هه‌وڵمانداوه له‌ڕێگه‌ى که‌رتى تایبه‌ته‌وه کارگه‌یه‌ک بێنین که 35ملیار دینارى تێچوه که هه‌لى کار بۆ سنوره‌که ده‌ڕه‌خسێنێت کهکارگهى خشتى سوره به‌ناوى (کارگه‌ى خشتى ئاشوور) له‌ڕێگه‌ى که‌رتى تایبه‌ته‌وه بانگێشتمان کردون و کارئاسانیمان بۆ کردوون که‌ئه‌مه ده‌سکه‌وتێکى شه‌خسیه، بۆ من مایه‌ى شانازیه، بۆ ئه‌م ساڵى خوێندن توانیومانه پێنج مه‌کته‌ب له‌ناوچه‌ى قادر که‌ره‌م نۆژه‌ن بکرێته‌وه، هه‌روه‌ها مه‌ڵبه‌ندێکى ته‌ندروستى نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه. هاوڵاتى: شارى پیشه‌سازى که‌بڕیار بو له‌لایه‌ن دانا غازه‌وه ئه‌نجامبدرێت گه‌یشت به‌چی؟ ره‌مک ره‌مه‌زان: ده‌توانم بڵێم ئه‌مه ده‌نگۆى ڕۆژنامه‌گه‌رى بووه، ئه‌وه‌نده‌ى به‌دواداچونم کردوه نه له‌لایه‌ن قائیمقامى پێشوو، نه له‌لایه‌ن پارێزگاى پێشوو هیچ ئه‌وه‌لیاتێک نیه، ده‌نگ هه‌بوه گوایه حکومه‌ت ویستویه‌تى بیکا له‌ڕێگه‌ى دانا غاز، به‌ڵام من به‌ڵێنێک ناده‌م نه‌توانم جێبه‌جێى بکه‌م، ئه‌م کارگه‌یه له‌سه‌روو ده‌سه‌ڵاتى منه‌وه‌یه، ده‌کرێت له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بێته‌وه به‌رباس. هاوڵاتى: له‌ئێستادا چ کۆمپانیایه‌ک له‌چه‌مچه‌ماڵ خزمه‌ت ده‌کات؟ ره‌مک ره‌مه‌زان: دوو کۆمپانیان، ئه‌ویش وێستگه کارهباییهکهیه کهههلى کارى ره‌خساندوه‌و ناوه ناوه هاوکارى نه‌خۆشخانه‌و خوێندنگه‌کان ده‌کات بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه، دوه‌میان کۆمپانیاى دانا غازه که له‌مساڵ و ساڵانى رابردوو توانیویانه خزمه‌ت پێشکه‌شبکه‌ن له‌چوارچێوه‌ى بودجه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى خۆیان، له‌وانه نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌کان، نه‌خۆشخانه‌کان و گواستنه‌وه‌ى خوێندکاران بۆ قادر که‌ره‌م و گرێبه‌ست کردن له‌گه‌ڵ مامۆستاکان بۆ وانه‌وتنه‌وه. هاوڵاتى: له‌ڕۆژى دهستبهکاربوونتهوه وه‌ک قائیمقامى چه‌مچه‌ماڵ ئه‌و پڕۆژانه‌ى جێبه‌جێت کردوه بڕى چه‌ند بوجه‌ى پێویست بوه؟ ره‌مک ره‌مه‌زان: ته‌نها له‌بوجه‌ى سندوقه‌که‌مان زیاتر له‌حه‌وت ملیۆن دۆلار سه‌رف بوه، که‌پڕۆژه‌ى باشمان لێ جێبه‌جێکردوه، له‌وانه ڕێگاى بنارى گل. هاوڵاتى تاچه‌ند پێت وایه پارتى رێگره له‌و پڕۆژانه‌ى که‌ده‌که‌وێته زۆنى سه‌وزه‌وه؟ ره‌مک ره‌مه‌زان: من لایه‌نى سیاسى به‌ڕێگر نازانم، هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌تایبه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان هه‌میشه له‌لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حوکمهتدابون، بۆ نمونه سه‌رۆکى هه‌رێم سه‌رۆکى پارتى بووه‌و سه‌رۆکى حکومه‌ت هه‌ر پارتى بووه که‌جێگرى سه‌رۆکى پارتیه، پارتى دیموکراتى کوردستان گه‌ر هاوکارمان نه‌بوبێت رێگرمان نه‌بوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتنى من له‌چه‌مچه‌ماڵ سه‌رکه‌وتنى هه‌موو حکومه‌تى هه‌رێمه، من وه‌ک قائیمقام ته‌مسیلى به‌ڕێز سه‌رۆکى هه‌رێم و سه‌رۆکى حکومه‌ت و هه‌موو حکومه‌ت ده‌که‌م . هاوڵاتى:چ ده‌سکه‌وتێک بۆ ئێوه مایه‌ى شانازییه؟ ره‌مک ره‌مه‌زان: یه‌کێک له‌و ده‌سکه‌وتانه پاکوخاوێنى و ژینگه‌پارێزیه کهیانزه شاره‌وانى له‌خۆگرت، له‌چه‌مچه‌ماڵ به‌ردى بناغه‌ى ریسایکلین وا داده‌نرێت، که‌یه‌که‌م کارگه‌یه له‌سنورى سلێمانی و هه‌ولێر زبڵ و خاشاک کۆده‌کرێته‌وه که‌ڕۆژانه زیاتر له ٥٠٠ ته‌ن زبڵ و خاشاک کۆده‌کرێته‌وه، باشترکردنى پێدانى کاره‌بایه له‌چه‌مچه‌ماڵ بێ ئه‌وه‌ى جۆزه‌ى 18 یان 20 ئه‌مپێریمان هه‌بێت، ئێمه رۆژانه 18 کاتژمێر کاره‌باى نیشتیمانیمان هه‌یه، ئه‌مانه کۆمهڵئک ده‌سکه‌وتن به‌هیمه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زاره‌تى کاره‌باو وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانى شاره‌وانى به‌گشتى هاوکاربونه بۆ ئه‌وه‌ى من ئه‌و به‌ڵێنه‌ى بیده‌م بیهێنمه‌دی. هاوڵاتى: له‌چه‌مچه‌ماڵ کێشه‌کان به‌یاسا چاره‌سه‌رده‌کرێت یان بهخێڵایهتى و عه‌شایه‌ری؟ ره‌مک ره‌مه‌زان: دوو لایه‌نه، من هه‌وڵمداوه هاوسه‌نگیه‌ک له‌نێوان گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و گرفته یاساییه‌کان رابگرم، پێویسته هه‌وڵبده‌ین هه‌موو خه‌ڵک بۆ گرفته‌کان په‌نا به‌رنه به‌ر یاسا، بۆیه له‌کاتى بونى کێشه‌دا راسته‌وخۆ لایه‌نه ئه‌منیه‌کان ئاگادارده‌که‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى فریاى کێشه‌کان بکه‌وین و چاره‌سه‌رى بکه‌ین، خۆشبه‌ختانه توانیومانه هه‌ر له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تى، هه‌م له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کان و ریشسپى و زانایانى ئایینى ته‌وازنێک راگرین نه‌هێڵین کێشه دروست بێت و ئه‌گه‌ر کێشه‌ش دروست بوو په‌نا ببه‌نه به‌ر دادگا. عه‌شیره‌ته‌کان خاوه‌نى مێژوویه‌کى قوربانیدانن و خاوه‌نى رێز‌و دیوهرخانن که له‌و دیوه‌خانانه وانه‌ى رێز‌و حورمه‌ت و رێزى جیران و بێگانه فێرى نه‌وه‌کانى داهاتویان ده‌که‌ن، هه‌ر له‌و دیوه‌خانانه ژن و ژنخوازى ده‌کرێت و هاوکارى نه‌خۆش ده‌کرێت. هاوڵاتى: له‌کۆتاییدا چیت هه‌یه حه‌ز بکه‌یت بیڵێیت؟ ره‌مک ره‌مه‌زان: سوپاسى سه‌رجه‌م رۆژنامه و راگه‌یاندنکاران و لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌که‌م که له‌هه‌ڵه‌و کهموکوڕیهکانم ئاگادارم بکه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ر مرۆڤێک زۆر بجوڵێت یان زۆر بدوێت ئه‌مانه موعه‌ره‌ز ئه‌بن بۆ هه‌ڵه.
هاوڵاتی: لایه‌نه کوردییه‌کان هیوایان هه‌یه کێشه‌کانیان تێپه‌ڕێنن و به‌یه‌ک لیستى هاوبه‌ش بچنه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ترسیان هه‌یه به‌هۆى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانه‌وه زیان بهدهنگهکانى کورد بکه‌وێت. بڕیاره هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق، جگه له‌هه‌رێمى کوردستان له‌مانگى نیسانى ساڵى داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ئێستاوه مشت‌ومڕ له‌ناو پێکهاته‌کاندا ده‌ستیپێکردووه به‌تایبه‌تى له‌هه‌ڵبژاردن له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان. کورد که له‌دواى رووداوه‌کانى 16ى ئۆکتۆبه‌رى ساڵى 2017ه‌وه له‌سه‌ر ناوچه جێناکۆکه‌کان ناکۆکى که‌وتووه‌ته ناویه‌وه، هه‌وڵه‌کانى چڕکردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌یه‌ک لیستى هاوبه‌ش بچێته ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه تا «به‌ره‌نگارى ئه‌و ته‌عریبه« ببێته‌وه که له‌دواى 16ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه روبه‌ڕووى ئه‌و ناوچانه بووه‌ته‌وه. لایه‌نه کوردییه‌کانى که‌رکوک چه‌ند کۆبوونه‌وه‌که‌یان کردووه به‌ئامانجى دروستکردنى یه‌ک لیستى، دواجارو له نۆى ئه‌م مانگه‌دا له‌دوایین کۆبونه‌وه‌یاندا رێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یه‌ک لیستى هاوبه‌ش پێکبهێنن، به‌ڵام هێشتا دروستکردنى ئه‌و لیسته نه‌بووه‌ته بڕیارى کۆتایی و ره‌وانه‌ى سه‌رکردایه‌تى حزبه‌کان کراوه بۆ په‌سه‌ندکردنى. بڕیاربوو دوێنێ سێشه‌ممه لایه‌نه کوردییه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کۆببنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ناکۆکیی و گرژییه‌کانى پارتى و یه‌کێتىییه‌وه کۆبوونه‌وه‌که دواخرا بۆ کاتێکى نادیار. ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌رى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک (یه‌کێتى) به هاوڵاتى راگه‌یاند «لایه‌نه کوردییه‌کانى که‌رکوک بڕیارى پێکهێنانى یه‌ک لیستییان داوه‌و پرسه‌که‌یان ره‌وانه‌ى حزبه‌کان کردووه، بۆ ئه‌وه‌ى کورد ده‌نگه‌کانى نه‌فه‌وتێت و به‌یه‌کگرتویی به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌که بکات». هه‌رچه‌نده زۆربه‌ى لایه‌نه‌کان له‌دوایین کۆبوونه‌وه‌یاندا ده‌نگیان له‌سه‌ر پێکهێنانى یه‌ک لیستی داوه له‌ژێر ناوى «که‌رکوکى کوردستانیی»، به‌ڵام هێشتا به‌ته‌واوى یه‌کده‌نگ نین له‌و باره‌یه‌وه و هه‌ندێ لایه‌ن هێشتا خۆى یه‌کلانه‌کردووه‌ته‌وه، سه‌ربارى ناکۆکییه‌کانى پارتى و یه‌کێتى که پێکهێنانى لیسته‌که‌ى په‌کخستووه. ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌رى پێیوایه، مادام ئامانجه‌که پێکهێنانى لیستى هاوبه‌شى کوردییه، ناکۆکییه‌کان تێده‌په‌ڕێنرێت و لیسته‌که دروستده‌کرێت. له‌هه‌ڵبژاردنى پارێزگاکاندا زۆرترین چاوه‌کان له‌سه‌ر پارێزگاى که‌رکوکه، که چوارده ساڵه هیچ هه‌ڵبژاردنێکى پارێزگاکان تێیدا ئه‌نجام نه‌دراوه، جگه له‌وه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته یه‌که‌م هه‌ڵبژاردن له‌دواى ئه‌وه‌ى به‌غدا کۆنترۆڵى پارێزگاکه‌ى گرته‌وه‌ده‌ست له‌ئۆکتۆبه‌رى ساڵى 2017 و کشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌وه. پارتى که‌هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه که‌رکوک و دان بهبهڕێوهبردنى ئه‌و شاره‌دا نانێت پێش ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که، جه‌خت له‌یه‌ک لیستى ده‌کاته‌وه، هه‌رچه‌نده تانه‌ى له‌یاساى هه‌ڵبژارنه‌کان داوه و چاوه‌ڕوانى ئهنجامهکهیهتى. محه‌مه‌د که‌مال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک (پارتى) به هاوڵاتى راگه‌یاند «ئێمه له‌گه‌ڵ پێکهێنانى یه‌ک لیستین، بۆ ئه‌وه‌ى کورد به‌یه‌کگرتویی و سه‌نگێکى زۆره‌وه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاکان بکات و ده‌نگه‌کانى نه‌فه‌وتێت». پێشیوایه، لایه‌نه کوردییه‌کان ناکۆکییه‌کانیان تێده‌په‌ڕێنن و لیستى هاوبه‌ش دروستده‌که‌ن «بۆ ئه‌وه‌ى روبه‌ڕووى ئه‌و ته‌عریبه ببینه‌وه که راکان جبورى پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت له‌دواى 16ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه ده‌ستیداوه‌تێ». له‌گه‌ڵ جه‌ختکردنه‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى بۆ پێکهێنانى لیستى هاوبه‌ش، هه‌ندێکى دیکه له‌لایه‌نه‌کان پێیانوایه ئاسان نییه لایه‌نه‌کان به‌م ناکۆکییه‌ى ئێستاوه لیستى هاوبه‌ش پێکبهێنێت. به‌پێی به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، سه‌رکردایه‌تى حزبه‌کان بڕیارى کۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه کوردییه‌کانیان له‌که‌رکوک بۆ پێکهێنانى لیستى هاوبه‌ش، وه‌کو پێشنیار سه‌یر ده‌که‌ن و بڕیارى کۆتای‌یان هێشتووه‌ته‌وه بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که‌سه‌رجه‌میان کۆبکاته‌وه، ناوى لیسته‌که‌ش «که‌رکوکى کوردستانیی»یه، هێشتا بڕیارى کۆتایی لێنه‌دراوه. به‌هۆى ناکۆکییه‌کانى پارتى و یه‌کێتىییه‌وه کۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه کوردییه‌کان دواخراوه جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک (یه‌کگرتوو) به هاوڵاتى راگه‌یاند «لایه‌نه‌کان کێشه‌و ناکۆکى زۆریان له‌نێواندایه، به‌شێکیان هێشتا یه‌کلانه‌بوونه‌ته‌وه و هه‌ندێکیش ده‌ڵێن به‌لیستى سه‌ربه‌خۆ به‌شدار ده‌بین، پێیوایه ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکرێت». وتیشى «به‌هۆى ناکۆکییه‌کانى پارتى و یه‌کێتىییه‌وه کۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه کوردییه‌کان له‌و باره‌یه‌وه دواخراوه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات که‌کێشه‌کان زۆرن، پێویسته کورد کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات و بڕیارى یه‌ک لیستى بدات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى مه‌ترسى نه‌که‌وێته سه‌ر». هه‌رچه‌نده لایه‌نه کوردییه‌کان به‌گشتى له‌گه‌ڵ پێکهێنانى یه‌ک لیستیدان، به‌ئامانجى رێگریکردن لهفهوتانى ده‌نگه‌کانى کورد، به‌ڵام یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان به‌مه‌ترسی ده‌زانن که له‌چه‌ند مانگى رابردوودا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه هه‌موارکرایه‌وه. به‌پێی یاساکه، ده‌بێت وردبینى له‌ناوى ده‌نگده‌رانى پارێزگاى که‌رکوکدا بکرێت و به‌راورد بکرێن به فۆرمى خۆراک و ناسنامه‌ى بارى شارستانى. به‌پێی ئاماره‌کان، لە پارێزگای کەرکوک ملیۆنێک و 100 هەزار دەنگدەر هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کەبڕیارە لە نیسانی 2020 بەڕێوەبچێت. ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌رى وتى «ئه‌و یاسایه دژى کورده‌و مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر کورد، ئه‌گه‌ر یه‌ک لیستیش دروستبکرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شێک له‌ده‌نگه‌کانى کورد ده‌فه‌وتێت، به‌تایبه‌تى ئه‌و ناوچانه‌ى پێشتر له‌سه‌ر لیواى که‌رکوک حساب بوون ناتوانن ده‌نگبده‌ن». بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌و مادده‌یه‌ى یاساکه، حکومه‌تى عێراق لیژنه‌یه‌کى پێکهێناوه که سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌کانى عه‌ره‌بن، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى کوردى لێکه‌وتووه‌ته‌وه. محه‌مه‌د که‌مال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک باسى له‌وه‌کرد، پێشتر تانه‌یان له‌و یاسایه داوه‌و چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامه‌که‌ن، ئه‌و یاسایه له‌به‌رژه‌وه‌ندى کوردا نییه و مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ده‌نگه‌کانى کورد. بەپێی یاساى هەڵبژاردنى پارێزگاکانى عێراق، دەبێت پڕۆسەى وردبینی و هاوتاکردنی تۆماری دەنگدەرانی کەرکوک تاکۆتایی ساڵى داهاتوو کۆتایی بێت، بۆ ئەوەى سەرجەم ئەو ناوانەی جیاوازییان هەیە لەهەردوو تۆمارى فۆرمى خۆراک و بارى شارستانى لەتۆماری دەنگدەران لاببرێن، جگە لەو ناوانەی کە لەلیژنەی بەدواداچوونی ڕاستیەکان کێشەیان نەبووە بەپێی ماددەی ( 140)ی دەستوری عێراقی. جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک جه‌ختیکرده‌وه، ئه‌گه‌ر کورد بڕیارى پێکهێنانى یه‌ک لیستیش بدات، به‌هۆى ئه‌و یاسایه‌وه هێشتا به‌شێک له‌ده‌نگه‌کانى له‌ده‌ستده‌چێت.
ئارا ئیبراهیم به‌رپرسانى پارتى و یه‌کێتى جه‌خت له‌هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌رى گرژییه‌کانى نێوانیان ده‌که‌نه‌وه، که به‌هۆى رێگریکردن له مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتى له‌چوونى بۆ هه‌ولێر سه‌ریهه‌ڵداوه‌و ده‌ڵێن ده‌بێت هه‌نگاو بنێن بۆ ئه‌وه‌ى متمانه به‌یه‌کتر بکه‌نه‌وه. رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو له‌بازگه‌ى سماقوڵى رێگرى له مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتى کرا بچێته هه‌ولێر، که به‌مه‌به‌ستى به‌شداریکردن له‌کۆبوونه‌وه‌ى مه‌کته‌بی سیاسی حزبه‌که‌ى به‌ڕێوه‌بوو به‌ره‌و ئه‌و شاره، له‌به‌رانبه‌ریشدا له‌بازگه‌ى بانیمه‌قان له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه رێگریکرا له‌و که‌سانه‌ى کهپێناسى سه‌ربازیی پارتیان پێبووه‌و رێگه‌نه‌درا داخڵى شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ببن. هه‌روه‌ها دواى ئه‌و رووداوه، شه‌وى پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینى ته‌قه له لقى چوارى پارتى له‌سلێمانى کراو له‌هه‌ولێریش ته‌قه لهکۆمیتهى چوار‌و پێنجى یه‌کێتى کراو به‌و هۆیه‌وه کۆبونه‌وه‌یه‌کى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى و یه‌کێتى هه‌ڵوه‌شایه‌وه. یه‌کێتى له رێگه‌ى کۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگرى یه‌که‌مى سکرتێرى گشتى یه‌کێتى نامه‌یه‌کى ناڕه‌زایه‌تى ناردووه بۆ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى و داواى رونکردنه‌وه‌یان کردووه له‌سه‌ر رێگریکردن له مه‌حمود سه‌نگاوى. عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، وته‌بێژى سه‌رکردایه‌تى پارتى له‌پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «هه‌موو لایه‌نه‌کان کاریگه‌رین به‌و وه‌زعه‌ى که روویداوه له چه‌ند رۆژى رابردوودا وهزعێکى نائاسایى بوو له‌کاتێکى هه‌ستیاردا، وه‌ک شته‌که بوو لێکدانه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى بۆکراوه، خاڵى پشکنین و بازگه‌ى سماقۆڵى په‌یوه‌ندى به‌حکومه‌ته‌وه هه‌یه نه‌ک پارتى». دواى رێگریکردن له مه‌حمود سه‌نگاوى، وته‌بێژى یه‌کێتى رایگه‌یاند، ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی ده‌یه‌وێت کوردستان دابه‌شبکات و قۆرخی پایته‌خت بکات لای یه‌کێتی قابیلی قبوڵ نییه، دوو رۆژ دواتریش له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتى جه‌ختى له پابه‌ندبوونى به رێککهوتنهکهى له‌گه‌ڵ پارتى کرده‌وه. له‌به‌رانبه‌ردا وته‌بێژى سه‌رکردایه‌تى پارتى له‌پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه وتى «له رونکردنه‌وه‌ى وته‌بێژى یه‌کێتى له‌سه‌ر روداوه‌که ده‌بوو رووبکرێته حکومه‌ت نه‌ک پارتى، چونکه بازگه‌که بازگه‌ى حکومه‌ته‌و هه‌ر که‌موکورتیه‌ک هه‌بووه حکومه‌ت لێى به‌رپرسیاره که رێگرى له‌کاک مه‌حمود سه‌نگاوى کراوه«. عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن پێیوایه، ئه‌و کێشانه بوونى متمانه له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى ناهێڵێت، «ده‌بێت متمانه به‌یه‌کترى بکه‌ین، له‌ئاستى حزبیشدا ململانێیه‌کى سیاسى نه‌رم بکه‌یت ده‌بێت له‌ئاستى حکومه‌تدا هه‌موومان هێزو تواناکان یه‌کخه‌ین و حکومه‌ت بکه‌ینه دامه‌زراوه‌یه‌کى پته‌وو دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌کانى به‌هێزبێت، به‌داخه‌وه به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان ئه‌م متمانه‌یه تۆزێک که‌م بووه«. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى تاکه که‌سى ناو پارتى و یه‌کێتى هه‌یه بیه‌وێت ئاژاوه‌و ئاڵۆزى دروست بکات، وته‌بێژى سه‌رکردایه‌تى پارتى له‌پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه له‌وانه‌یه بیرکردنه‌وه‌ى جیاواز هه‌بێت و ره‌نگه هه‌بێت به‌رژه‌وه‌ندى لهئاشتهوایى پارتى و یه‌کێتیدا نه‌بێت. وتیشی «له‌وانه‌یه هه‌ندێک له‌به‌رپرسى حزبه‌کان توشى زه‌ره‌ر ببنه‌وه، که به‌رژه‌وه‌ندى گشتى له‌به‌رچاو ناگرن و ئیشى بازرگانى و نه‌وت ده‌که‌ن و دۆخى چاکسازییان پێناخۆشه و بیانه‌وێت ئاڵۆزى دروست بکه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت هه‌ردوولا له ئاستى به‌رپرسیارێتیه‌وه بروانینه رووداوه‌کان». وته‌بێژه‌که‌ى پارتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان زۆر هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات بزانێت ئه‌و ده‌سته‌ى هێرشى کرده‌سه‌ر لقى چوار، کێ بوون «ئێمه نازانین ئه‌و که‌سانه ده‌ستگیرکراون یان نا، به‌ڵام هه‌موو هێزه‌کان که به‌رپرسیارن له‌ئاسایشى سلێمانى به‌دواداچون ده‌که‌ن». تا ئێستا هه‌نگاوى کرداریی بۆ هێورکردنه‌وه‌ى گرژییه‌کانى نێوان پارتى و یه‌کێتى نه‌نراوه، دیاریش نییه که‌ى هه‌ردوو حزب کۆده‌بنه‌وه و کۆتایی بهگرژییهکانى نێوانیان ده‌هێنن. سه‌رهه‌ڵدانى گرژییه‌کان هاوکاتن له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى ده‌نگى ناڕه‌زایی له‌لاى به‌شێک له‌سه‌رکرده‌کانى یه‌کێتى سه‌باره‌ت به جێبه‌جێنه‌کردنى رێککه‌وتنه‌که‌یان له‌گه‌ڵ پارتى و وه‌رنه‌گرتنى ته‌واوى پشکى حزبه‌که له‌حکومه‌تدا. حاجى مهسیفى، جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌کێتى له‌هه‌ولێر له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «یه‌کێتى و پارتى ده‌بێت زۆر له‌و ئاسته به‌رزتر بڕوانن، که‌کێشه‌کان بهقهیراناوى بهجێبهێڵن، له‌ساحه‌ى کوردستان که‌سمان ناتوانین که‌سمان ره‌ش بکه‌ینه‌وه‌و هه‌ردوکمان پێکه‌وه‌و ته‌واوکه‌رى یه‌کترین، نه پارتى و نه یه‌کێتى ناتوانێت که به‌ته‌نیا حکومه‌ت دروست بکات و ئه‌وه ناتێگه‌یشتنه له راستى ئه‌مڕۆ». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو کێشه‌و گرفت ده‌بن، به‌ڵام ده‌بوایه له‌ئاستى خۆیدا چاره‌سه‌ر بکرێت، «مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌وه نه‌بوو بگه‌ڕێنرێته‌وه«. ناوبراو جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه به‌رده‌وام وتوویانه که تائه‌و بازگانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حزبیدا بن کێشه دروستده‌بێت و پێویسته ئاسایشى گشتى که سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه، ده‌بوایه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ بێت» پێمباشه بازگه‌کان تێکه‌ڵ بێت و یهکبخرێى، نه‌ک به‌شێکى لاى یه‌کێتى و به‌شه‌که‌ى دیکه‌ى لاى پارتى بێت، چونکه مێژوو ره‌حم به‌که‌س ناکات». هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه کهسیماى دوو ئیداره‌یى به‌حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه دیاره، وتى «ئێمه به‌رێوه‌به‌رێکى گشتیمان له‌هه‌ولێر و دهۆک نییه‌و پارتیش له‌پارێزگاى سلێمانى، ئه‌مه دوو ئیداره‌ییه، ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا له‌حکومه‌ته خۆجێییه‌کان به‌شداربن ئه‌وکات دوو ئیداره‌یى نابێت». جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌کێتى له‌پارێزگاى هه‌ولێر له‌باره‌ى ته‌قه‌کردن لهکۆمیتهکانى یه‌کێتى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه ئاسایشى هه‌ولێر چونه‌ته کۆمیته‌کان و ئه‌وان لێى به‌رپرسن، وتیشى «خه‌ڵکى گێره‌شێوێن له‌ناو پارتى و یه‌کێتیشدا هه‌یه‌و به‌ئاشکرا نین».