شاناز حه‌سه‌ن باوکى ئه‌و ژنه‌ى له‌به‌رده‌م دادگاى هه‌ولێر کوژرا بانگهێشتى دادگا ده‌کرێت له‌باره‌ى ئه‌و قسانه‌ى له‌باره‌ى کوژرانى کچه‌که‌یه‌وه به‌ده‌ستى زاواکه‌ى کردوویه‌تى. رۆژى یه‌کى ئه‌م مانگه شادیه جاسم ته‌مه‌ن 27 ساڵ له‌لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه له‌به‌رده‌م دادگاى هه‌ولێر کوژرا، کاتێک ده‌یویست بچێته دادگا بۆ راییکردنى کاروبارى تایبه‌ت به‌جیابونه‌وه‌ى له‌مێرده‌که‌ى. باوکى کچه‌که دواى کوژرانى کچه‌که‌ى رایگه‌یاندبوو «هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ک باجێکى هه‌یه، کچه‌که‌م باجه‌که‌یدا». دڵشاد فایز، وته‌بێژى داواکارى گشتى، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «بۆ هه‌موو که‌یسێک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نووسراوی لێکۆڵینه‌وه ده‌کرێت و به‌دڵنیاییشه‌وه قسه‌ى که‌سه‌کان وه‌رده‌گیرێت و له‌سه‌ر ئه‌وه بڕیار ده‌درێت». وتیشى «که باوکى ئه‌و قسانه‌ى کردبێت له ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه، به دڵنیاییه‌وه قسه‌ى وه‌رده‌گیرێت و دادگا بۆى هه‌یه ئه‌و پرسیارانه‌ى لێبکات و بانگ بکرێته دادگا». دواى رووداوه‌که، تۆمه‌تبارى سه‌ره‌کى رووداوه‌که له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستگیرکرا. شادیه و مێرده‌که‌ى کهئامۆزاى یه‌کترى بوون له‌ساڵى 2012ه‌وه هاوسه‌رگیریان کردبوو، چه‌ند ساڵێک له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى کێشه که‌وته نێوانیانه‌وه‌و شادیه ده‌ستگیرکراو دواى ساڵ و نیوێک له‌زیندان ئازادکرا، پێش ئازادبونیشى داواى جیابونه‌وه‌ى پێشکه‌شى دادگا کردبوو. دڵشاد فایز ئاماژه‌ى به‌وه‌دا له‌کێشه‌ى کوشتندا کێشه‌که گشتییه و کهکهسیش سکاڵا نه‌کات، به دواداچونى بۆ ده‌کرێت و تۆمه‌تبار ده‌گیرێت. له‌باره‌ى قسه‌کانى باوکییه‌وه، دڵشاد فایز وتیشى «پێویسته دادگاى لێکۆڵینه‌وه ئه‌و قسانه ڕوبه‌ڕووى ئه‌و که‌سه بکاته‌وه که کردویه‌تى». دواى ئازادبوونى له‌زیندان شادیه ماوه‌ى 20 رۆژ لهشهڵتهر ماوه‌ته‌وه‌و دواتر پاش وه‌رگرتنى به‌ڵێننامه له‌باوکى که توندوتیژى به‌رانبه‌ر ئه‌نجامناده‌ن، ره‌وانه‌ى ماڵى باوکى کراوه‌ته‌وه. دۆسیه‌ى کوشتنى شادیه له‌ئێستادا لێکۆڵینه‌وه‌ى تێدا ده‌کرێت به‌پێی مادده‌ى 406 له یاساى سزادانى عێراقى تایبه‌ت به‌کوشتن. فه‌وزیه فه‌قێ ڕه‌شید، ڕاوێژکارى یاسایى، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «ئه‌وه تاوانێکى ڕون و ئاشکرایه و به‌رنامه بۆ دانراویشه، بۆیه شایه‌نى قسه‌کردن نییه و تاوانێکى زۆر گه‌وره‌یه، سزاکه‌ى تا ئاستى له سێداره‌دانه«. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، ئه‌گه‌ر دادگا سه‌ربه‌خۆ بێت و له‌کوردستان ڕێکوپێک بێت، پێویسته لێکۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌و که‌سانه بکرێت که قسه ده‌که‌ن، «چونکه له‌وانه‌یه ئه‌و که‌سه جا باوکى بێت یان هه‌رکه‌سێک بێت، پاره‌ى وه‌رگرتبێت، یان له‌خۆیه‌وه ئه‌و قسانه فڕێبدات، تاوانباره‌که له‌وانه‌یه ئه‌وه ببێته به‌هانه‌یه‌ک بۆى و زۆر شتى زیاتر بداته پاڵ که‌سه کوژراوه‌که«. فه‌وزیه فه‌قێ ڕه‌شید ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، له‌م که‌یسانه‌دا پێویسته گوێ له‌قسه‌ى که‌س نه‌گیرێت، چونکه له کۆمه‌ڵگه‌ى کوردیداو له‌م جۆره که‌یسانه‌دا هه‌موو جارێک تۆمه‌تى شه‌ره‌ف ده‌خرێته پاڵى. وتیشى «ئه‌و که‌یسانه زۆر درێژه ده‌کێشێت، که نه‌ده‌بوو وابێت، چونکه که دادگا سه‌ربه‌خۆ بێت، نابێت به درێژه‌کێشانى دانیشتنه‌کان، له سزاکه که‌م بێته‌وه«.
هاوڵاتی ئیدارەى خۆبەڕێوەبەرى رۆژئاواى کوردستان لارى نییە لەدروستکردنى ناوچەیەک لەهەندێک لە ناوچەکانى باکور و رۆژهەلاتى سوریا لەچوارچێوەى میکانیزمى پاراستنى سنورەکانى لەگەڵ تورکیا، بەمەرجێک هێزى تورکیا نەچێتە ناوچەکە. لەدوو هەفتەى رابردوودا ئیدارەى رۆژئاواى کوردستان رەزامەندى نیشاندا لەسەر کشانەوەى هێزەکانى پەیەگە لەسەر سنور‌و روخاندنى سەنگەرەکان لەناوچە سنورییەکانى لەگەڵ تورکیا، ئەوەش وەک نیشاندانى نیازپاکى لەبەرانبەر لێکتێگەیشتنى تورکیا‌و ئەمریکا بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام. لەئیستادا هێزەکانی سوریای دیمکورات هەنگاوەکانی ناوچەی ئارام جێبەجێدەکات بەدرێژایی 100 کم لە سەرێکانی تا گرێ سپی و بە قوڵایی 5 کیلۆمەتر هێزی پیادە پاشەکشە پێدەکات و 14 کم چەکە قورسەکانی خۆی لە سنور دوور دەخاتەوە، پاراستنی سنورەکە ڕادەستی هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی گرێ سپی و سەرێکانی دەکات . سلێمان عارەب سیاسەتمەداری رۆژئاوای کوردستان کەنوێنەری پارتی یەکێتی دیموکراتی پەیەدەیە لەهەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی راگەیاند، ئیدارەى رۆژئاوا لێکتێگەیشتنى تورکیا‌و ئەمریکا بۆ پاراستنى ئاسایشى سەر سنور بەئیجابى دادەنێت و لەو چوارچێوەیەشدا هەنگاوى خۆى ناوە، وەک کشانەوەى هێزەکان لەسەر سنور. وتیشى «وەکو هەنگاوى یەکەم ناوچەیەک لەگرێ سپى و سەرێکانى بە درێژیی 100 کیلۆمەتر و قوڵایی پێنج بۆ 10 کیلۆمەتر لەژێر ناوى پاراستنى ئاسایشى سەر سنور دروستدەکرێت، کە لەژێر کۆنتڕۆڵى هێزە خۆجێییەکاندا دەبێت کە پێکهاتوون لەو هێزانەى کە لەخەڵکى ئەو ناوچانە پێکهاتوون. جەختیشیکردەوە کە بەهیچ شێوەیەک رازى نابن سوپاى تورکیا بچێتە خاکى سوریاوە یان ئاسمانى ناوچەکەى بۆ بکرێتەوە، بەڵام رەنگە لەو خاڵە چاودێریانەى لەسەر سنور دروستدەکرێن جێگیربن. هەنگاوەکەى یەپەگە بۆ کشانەوەى لەسەر سنورەکانى رۆژئاواى کوردستان لەگەڵ تورکیا و خاپورکردنى سەنگەرەکان لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە پێشوازى لێکراوە، بەڵام تورکیا دەڵێت ئەو پرسە پێویستى بە پشتڕاستکردنەوە هەیەو پێویستە بەچاوى خۆیان ئەوە ببینن. 31ى مانگى رابردوو هاوپەیمانى نێودەوڵەتى رایگەیاند، هێزەکانى سوریاى دیموکرات –یەپەگە پێکهێنەرى سەرەکییەتى- هەنگاوى ئەرێنى ناوە و پشتیوانى هەنگاوەکانە لەبارەى لێکتێگەیشتنى ئەمریکا و تورکیاوە، بەڵام تورکیا تائێستا هەڵوێستى روون نییە لەو بارەیەوە. رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لەچەند رۆژى رابردودا جەختیکردەوە پرسی پاککردنەوەى رۆژهەڵاتى فورات لە «تیرۆر» لەرۆژەفیاندایە. سلێمان عارەب وتى «هێشتا هەڵوێستى تورکیا لەبارەى هەنگاوەکەى یەپەگەوە زۆر روون نییە، بەڵام ئەوان هەنگاوى خۆیان ناوە و پێیان وایە پرسەکە ئیجابییە». وتیشى «لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە باش دەزانین کە تورکیا هەمیشە سیاسەتى داگیرکاریی و دەستبەسەرداگرتنى ناوچەکەى هەیە، بەڵام ئێمە لەسەر سیاسەتى خۆمان بەردەوام دەبین». لەبارەى هەڵوێستى ئەمریکا و هاوپەیمانى نێودەوڵەتییەوە بۆ پاراستنى ئەزمونى رۆژئاواى کوردستان، سلێمان عارەب جەختیکردەوە کە ئەمریکا و هاوپەیمانان بەدواى بەرژەوەندى خۆیانەوەن، نەک لەبەر خاترى رۆژئاواى کوردستان هەڵوێست نیشان بدەن. «هەڵوێستى ئەوان دەرەنجامى بەرخۆدان و بوونى هێزو رێکخستنى گەلە لە رۆژئاوا‌و رۆڵى هەسەدەیە لەتێکشکاندنى داعش». لەبارەى دەنگۆى گەڕانەوەى پێشمەرگەى رۆژ بۆ رۆژئاواى کوردستان لەئەگەرى دروستکردنى ئەو ناوچە تایبەتەدا لەباکورو رۆژهەڵاتى سوریا، سلێمان عارەب رەتیکردەوە هیچ گفتوگۆیەک لەو بارەیەوە کرابێت و وتى «هیچ دانوستانێک ناکەین لەسەر گەڕانەوەى ئەو هێزە، ئێمە رێگە بەبوونى دوو هێزى پێشمەرگە نادەین لە رۆژئاوا، ئەگەر ئەوان ئەوەیان دەوێت با بێن لە ریزەکانى هەسەدە خەبات بکەن».
ئارا ئیبراهیم لەکاتێکدا تەنها چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی گۆڕان، ململانێیەکی توند‌و نهێنی هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەندامێتی ئەو خانەیە، ئەوەش قۆناغێکی نوێیە لەژیانی سیاسی ئەو بزووتنەوەیە دوای کۆچکردنی نەوشیروان مستەفا لەدوو ساڵی رابردوودا. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌مڕۆ ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌ندامانى خانه‌ى راپەڕاندن ده‌کاته‌وه‌و ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت چه‌ند که‌سێکى نوێ بچنه کێبڕکێکه‌وه کەهەندێکیان گەنجن. خانەی راپەڕاندنی گۆڕان بەرزترین دەسەڵاتی هەیە لەناو ئەو حزبەداو هاوتای مەکتەبی سیاسی حزبەکانی ترە کە دەسەڵاتی جێبەجیکردنیان هەیە. بڕیارە ئه‌مڕۆ 4ى ئه‌یلولى 2019 ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ڕێگەى فۆڕمێکى شه‌ش خانه‌ییه‌وه ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بکاته‌وه بۆ ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن و رێکخه‌رى گشتى. بەپێی وتەی هەشت سەرچاوەی دیاری ناو بزووتنەوەی گۆڕان کە قسەیان بۆ هاوڵاتی کردوە، ململانێیەکی توند هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە کە شەڕی «تۆپاندنی دوو شەش» دەکەن لە دەستی یەکتریدا. به‌پێى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان خانه‌ى راپەڕاندن به رێکخه‌رى گشتیی و رێکخه‌رى جڤاتى گشتییه‌وه له‌حه‌وت که‌س پێکدێت. هه‌ریه‌ک له له(محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ره‌ئوف عوسمان، عوسمانى حاجى مه‌حمود) خۆیان بۆ خانه‌ى راپه‌راندن کاندید ناکه‌نه‌وه‌و ته‌نها (جه‌لال جه‌وهه‌ر، شۆڕش حاجى، جه‌مال حاجى محه‌مه‌د) خۆیان کاندید ده‌که‌نه‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ریه‌ک له( ئاراس وه‌لى ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى، ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆکى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق، عه‌دنان عوسمان، په‌رله‌مانتارى خولى پێشوو، چالاک موهه‌ندیس، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى، خه‌لیل سهرکانى ئه‌ندامى جڤاتى گشتى) خۆیان بۆ ئه‌ندامێتى خانه‌ى راپەڕاندن کاندید بکه‌ن، له‌گه‌ڵ دوو ژنى دیکه خۆیان کاندید ده‌که‌ن بۆ رێکخه‌رى جڤاتى گشتى که ئۆتۆماتیکى ده‌بێته ئه‌ندامى خانه‌ى راپەڕاندن ئه‌وانیش بریتین له (دڵخواز کاکه ره‌ش سکرتێرى جڤاتى گشتى و نه‌سرین جه‌مال ئه‌ندامى جڤاتى گشتى). ئه‌ندامێکى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شێکى زۆر له‌و ناوانه پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که ئه‌ندامى جڤاتى گشتى و نیشتمانى و که‌سایه‌تى دیارى گۆڕانن. نه‌سرین جه‌مال، ئه‌ندامى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ئه‌مڕۆ خۆپاڵاوتن بۆ خانه‌ى راپه‌راندن و رێکخه‌رى گشتى ده‌ستپێده‌کات که له14ى ئه‌یلولدا ده‌نگدانیان بۆ ده‌کرێت، وتیشى «ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى جڤاتى گشتى ماوه‌که‌ى ته‌واوبووه پێش هه‌ڵبژاردنى خانه‌ى راپەڕاندن ده‌سته‌ى جڤاتى گشتى له 12ى ئه‌یلول سه‌رۆکه‌که‌ى هه‌ڵده‌بژێردرێت و ئوتۆماتیکى ده‌بێته ئه‌ندامى خانه‌ى راپەڕاندن». نه‌سرین جه‌مال وتیشى»کۆمه‌ڵێک رێنمایی هه‌یه، ئه‌و فۆرمانه‌ى هه‌یه بۆ خۆپاڵاوتن به‌نیازم خۆم بۆ رێکخه‌رى جڤاتى گشتى کاندید بکه‌م». هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، دواتر له‌ناو جڤاتى گشتیدا جێگرى رێکخه‌رى جڤاتى گشتى و سکرتێره‌که‌ى هه‌ڵده‌بژێردرێت. نه‌سرین جه‌مال جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که «عوسمانى حاجى مه‌حمود، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ره‌ئوف عوسمان، ئه‌ندامانى خانه‌ى راپەڕاندن خۆیان کاندید ناکه‌نه‌وه«، به‌ڵام (جه‌مال حاجى محه‌مه‌د)، (شۆڕش حاجى) خۆیان کاندید ده‌که‌نه‌وه‌و «پرسى وه‌رگرتنى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تیش بۆ کاروبارى چاکسازى که ناوى (مامۆستا جه‌لال جه‌وهه‌ر) ده‌هێندرێت نازانرێت خۆى کاندی ده‌کاته‌وه یان نا». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردندا دوو ئافره‌ت به‌ده‌نگدان بچنه خانه‌ى راپه‌ڕاندنه‌وه رێگه‌ى پێدراوه، نه‌سرین جه‌مال وتى»له‌وانه‌یه له هه‌ڵبژاردندا دوو ئافره‌ت ده‌ربچێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دووپیاو ده‌نگیان وهکیهک بوو هه‌ڵبژاردنیان بۆده‌کرێته‌وه ئه‌گه‌ر ژن و پیاوێک ده‌نگیان وهکیهک بوو ژنه‌که لهپێشینهترهو ئهفزهڵیهتى هه‌یه‌و داده‌نرێت». نه‌سرین جه‌مال ده‌شڵێت «ئه‌مجاره خوێنى گه‌نج ده‌چێته ناو خانه‌ى راپەڕاندن‌و ژنیش ده‌چێت». هاوڵاتى له‌ژماره‌ى پێشوویدا ئه‌وه‌ى ئاشکراکرد که عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کێبڕکێکارى نییه، نه‌سرین جه‌مال ئه‌وه پشتڕاستده‌کاته‌وه‌و وتى»وه‌ڵاهى تا ئێستا شتێکى ئه‌وتۆ نییه که کێبڕکارى هەبێت، ئه‌گه‌رى زۆر ئه‌وه‌یه که تەنیا عومه‌ر سه‌ید عه‌لی بێت، به‌ڵام نازانرێت له‌کۆتاییدا که‌سێک بیه‌وێت خۆى کاندید بکات یان نا». ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن کاره‌کانیان دابه‌شده‌کرێت بۆ (جڤاتى گشتى، کاروبارى خه‌ڵک، باژێروانه‌کان، فراکسیۆنه‌کان، ژووره‌کانى گۆڕان). زمناکۆ جه‌لال رێکخه‌رى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌میدیاى بزوتنه‌وه‌که‌ى راگه‌یاندووه که فۆرمه‌که له شه‌ش خانه پێکهاتووه‌و ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت و دوو ڕۆژ پێش هه‌ڵبژاردن داده‌خرێت و ده‌نگدان له‌ناو جڤاتى نیشتمانیدا به‌ده‌نگدانى»نهێنى» ده‌بێت. ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان که‌نه‌یویست ناوى بهێندرێت جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که هه‌ڵبژاردن بۆ خانه‌ى راپه‌راندن زۆر هه‌ستیاره‌و هیچ که‌سێک ئاماده نییه له‌ئێستاوه راى بگه‌یه‌نێت که خۆى ده‌پاڵێوێت، چونکه وتى»ململانێکه تونده و که‌س نایه‌وێت دووشه‌ش له‌ده‌ستیدا بتۆپێت». ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو ئه‌وانه‌ى پۆستى حکومیان هه‌یه یا په‌رله‌مانتارن ناتوانن خۆیان بۆ خانه‌ى راپه‌راندن بپاڵێون. چالاک موهه‌ندیس، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ئه‌وانه‌ى پۆستى حکومیان هه‌یه یا ئه‌ندامى په‌رله‌مانن به‌پێى ده‌ستورى گۆڕان ناتوانن خۆیان بۆ ئه‌ندامێتى خانه‌ى راپه‌راندن کاندید بکه‌ن، کاتێک قبوڵ ده‌کرێن که ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه بهێنێت ئه‌و ده‌مه قبوڵ ده‌کرێت». موهه‌ندیس، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که رێکخه‌رى گشتى له‌ناو جڤاتى گشتى هه‌ڵده‌بژێردرێت، وتیشى»پێشنیارى فلته‌رى توندم کردووه بۆ ئه‌وانه‌ى خۆیان کاندید ده‌که‌ن و له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌کى تایبه‌ته‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه قبوڵکراوهو ده‌بێت هه‌بێت».
شاناز حه‌سه‌ن زیاتر لە ٢٠٠ رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی لە چەند ساڵی رابردوودا داخراون بە «بیانوو»ی قەیرانی داراییەوە، ئەوەش کاردانەوەی چالاکانی ژنانی لێکەوتۆتەوە کە بەشێک لە رێکخراوە داخراوەکان سەر بە ئەوانن. رێکخراوەکانی ژنان دەڵێن لەگەڵ داخستنی ئەو ژمارە زۆرەی رێکخراوەکان رووداوەکانی تاوانکاریی زۆربوون بەرامبەر بە ژنان، تەنانەت هەندێکیان حزب و حکومەت تۆمەتبار دەکەن بە «هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتن و دەستدرێژیی سێکسى» له ژنان. به‌پێی ئاماره‌کانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى توندوتیژى دژى ئافره‌تان ژنان له هه‌رێمى کوردستان، ئامارى ئه‌م شه‌ش مانگه‌ى بڵاوکردۆته‌وه، 22 حاڵه‌تى کوشتن هه‌بوه و 32 خۆکوشتن و سوتان 99 حاڵه‌ت و 58 حاڵه‌تى خۆسوتاندنى ژنان هه‌بووه و 47 حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى سێکسى هه‌بووه. هەروەها له شه‌ش مانگى 2019دا لەهەریمی کوردستان 4972 سکاڵا هه‌بوون. نیاز عه‌بدوڵڵا، رۆژنامەنووس و چالاکوانى مه‌ده‌نى، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «ئه‌و ئاماره ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، مه‌رگى ژنان ته‌نیا ژماره‌یه‌که لاى حکومه‌ت و به‌رپرسانى هه‌رێم، به‌ڵکو ئه‌وان به شێوه‌یه‌کى ڕیشه‌کێش هه‌نگاویان نه‌ناوه، ته‌نیا ئامار بڵاو ده‌که‌نه‌وه و ده‌کرێت هاوکارى بکه‌ن، به‌ڵام کار بۆ بنڕکردنى ناده‌ن». وتیشى «حکومه‌ت چه‌ندین ساڵه کار بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئەرکی ژنان به‌رپرسیارێتى ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و رێکخراوه‌کانى ژنانه، له‌ڕاستیدا ئه‌و دیدگایه راست نیه». زیاتر وتی «حکومه‌ت و حزبه سیاسه‌کان خۆیان هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتن و سێکسى له ژن ده‌که‌ن». لە کوردستاندا هەندێک جار کێشە کۆمەڵایتیەکان بە رێکەوتنێکی کۆمەڵایەتی کۆتایی پێ دێت کە لە ناو خەڵکدا بە «سوڵحی عەشایەری» ناسراوە. هەندێک جار وا ڕێک دەکەوێت بکوژەکان ئازاد دەبن لە چوارجیوەی ئەو سوڵحەدا ئەگەرچی سزاکەی لە دادگاش قورس بێت نیاز عه‌بدوڵڵا پێیوایە هەندیک جار بکوژەکانی ژان لە لایەن حزبەکانەوە داڵدە دەدرێن، وتی «ئه‌رکى پۆلیس و حزبه‌کان و لایه‌نه به‌رپرسه‌کانه بکوژ بگرن و کار له‌سه‌ر که‌یسه‌کان بکات، که پێکه‌وه کێشه‌کان بنبڕکه‌ن». وتیشی «هۆکارى سه‌ره‌کى دوباره‌بونه‌وه‌ى ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش ئەوەیە کە ئه‌و دۆسیانه به خه‌فه‌کراوى هێشتراونهتەوه، ده‌رباز بونی تاوانبارانیش له سزا پاڵنه‌ر ده‌بێت بۆ دوباره‌کردنه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌کان». هەندیک لە چالاکوانانی ژنان دەڵێن ئامارەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان زیاترن لەو ئامارانەی کە بلاودەکرینەوە چونکە هەندیکیان ناچنە دەستی پۆلیس. هانا شوان رۆژنامەنووس وتی «من پێم وایه ئه‌و ئاماره زۆر ته‌واو نین، چونکه زۆر حاڵه‌ت هه‌ن که نه‌گه‌یشتونه ده‌ستى پۆلیس یان له‌لایه‌ن خێزانه‌کانیانه‌وه په‌رده‌پۆش کراون به بیانوى ناموس یان کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى». وتیشی «ئه‌م ئاماره زۆر مه‌ترسیداره و ڕێژه‌کان زۆر زیاتر بون، که ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ى بۆ سه‌ر ژنان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر حاڵه‌ت هه‌ن که ڕویان داوه و نه‌گه‌شتوه ده‌ستى پۆلیس یان شاردراونه‌ته‌وه«. «نه ماڵ و نه ده‌ره‌وه‌ش شوێنێکى سه‌لامه‌ت نیه بۆ ژن و پاراستنى ژنیش ته‌نیا به رێکخراوه‌کان ناکرێت، به‌ڵکو دەبێت هه‌موو لایه‌نه به‌رپرسه‌کان پێکه‌وه کارى بۆبکه‌ن»، نیشتیمان مه‌عروف، به‌ڕێوبه‌رى ڕێکخراوى گوڵ بۆ پرسى ژنان، له هه‌ولێر، وای وت. نیشتیمان مه‌عروف، بە هاوڵاتى وت «به‌ناوى قه‌یرانى داراییه‌وه ڕێکخراوه‌کان داخراون، که ئه‌مه خۆى له خۆیدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى زۆر گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ژن و بۆ ڕاگرتنى خه‌باتى مه‌ده‌نى و بۆیه پێویسته ژن ئه‌مه لێکبداته‌وه و بێته ناوه‌نده‌کان و بێنه مه‌یدان». به خهمیشهوه له‌وه‌دوا که گۆڕانکاریه‌کان ڕیشه‌یى نین و وتى «سه‌د خۆزگه به ناڕۆشنبیرى جاران چونکه ئێستا هیچ به‌ربه‌ستێک نیه بۆ سۆشیال میدیا و لاوازى په‌روه‌رده و فه‌راغى یاسایى هۆکارن بۆ زیادبونى سنور به‌ندکردنى ئازادیه‌کان». پێش قه‌یرانى داراییه ڕێکخراوه‌کان مینحه‌یه‌کیان هه‌بوو له حکومه‌ته‌وه، بۆیه له دواى قه‌یرانى دارایى ئه‌و هاوکاریه بڕاوه. شنۆ عوسمان، به‌ڕێوبه‌رى ڕێکخراوى به‌هره‌ى ژنان ، له لێدوانێکدا وتى «به‌هۆى قه‌یرانه‌کانه‌وه، هاتنى زۆرى ئاواره‌کان شێوازى چالاکیه‌کان گۆڕانکارى به‌سه‌ردا هاتوه وه‌ک هاوکارى ئاواره‌کان، به‌تایبه‌تیش ئه‌مانه ده‌رهاویشته‌ى ئه‌و دۆخه‌یه که دواى شه‌ڕ دروست ده‌بێت و حاڵه‌ته‌کان به گشتى به‌رز ده‌بنه‌وه«. وتشى «تواناى ڕێکخراوه‌کان له‌و ئاسته‌دا نیه که چاره‌سه‌رى بکات، به‌ڵکو حکومه‌ت پێویسته له‌سه‌رى که چه‌ک داماڵێت، دواى ئه‌وه چاککردنى دۆخهکانى تر‌ى ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تى و هۆشیارکردنه‌وه‌ى ژن خۆى که پێکه‌وه ده‌بنه هۆکارێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌یان». ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، قه‌یرانى دارایى کاریگه‌رى له‌سه‌ر کۆى کۆمه‌ڵگا هه‌بووه و وتى «ئه‌وه دۆخێکى واقعى بو که حکومه‌ت و خه‌ڵکى تێکه‌وتوو، به‌ڵام پێویست بوو که خه‌ڵک ئاگادار بکرێته‌وه که ئه‌مه دۆخێکه و به‌سه‌رماندا دێت». وتیشى «پۆلیس و ده‌زگا حکومیه‌کان زیاتر سڵیان لێده‌کرێته‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌و لایه‌نه زیاتر هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى بده‌ن». ئاماژه‌ى به‌وه‌دا گۆرانکاریه‌کان تاڕاده‌یه‌کى زۆر ڕیشه‌یى نین، هەروەها وتى «به‌داخه‌وه له‌لایه‌ک پێشکه‌وتن هه‌یه و له‌لایه‌ک کلتور هه‌ر له شوێنى خۆیه‌تى و داخراویهکى تر له‌ناو کۆمه‌ڵگا هه‌یه که ده‌ستدرێژى سێکسى به‌رامبه‌ر ده‌کات بۆ شکاندنى». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که پێویسته ژنان و ڕێکخراوه‌کان، و ده‌زگا و ژنان ئه‌و بۆشاییه‌ى نێوانیان چاره‌که‌ن، وتى «ئه‌وه ئه‌رکى ده‌زگا و ڕێکخراوه‌کان خۆیانه که ژنان هۆشیاربکه‌نه‌وه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه«. به‌پێی به‌دواداچونى هاوڵاتى له هه‌رێمى کوردستان نزیکه‌ى 84 ڕێکخراوى ژنان هه‌ن، که تایبه‌ت به کێشه‌کانى ئافره‌تان له هه‌رێم له‌کاتێکدا به هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه زیاتر له 200 ڕێکخراوى مه‌ده‌نى و ژنان داخراون . ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه له دواى هاتنى قه‌یرانى دارایى ڕێکخراوه‌کانى ژنانیش که‌وتنه به‌ر ئه‌و تهوژمهو بوه هۆى داخستنى زۆربه‌ى ڕێکخراوه‌کانى ژنان، که‌به وته‌ى زۆربه‌ى چالاکوانى بوارى ژنان ئه‌مه ته‌نیا بیانویه‌ک بوه‌و ویستویانه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌نگى ژن و ڕۆڵى ڕێکخراوه‌کان «کپ» بکه‌ن. هانا شوان، ڕۆژنامه‌نوس، به هاوڵاتى وت «ڕێکخراوه‌کانى ژنان به بیانوى قه‌یرانى ئابورى زۆربه‌یان داخران، له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه له‌ساڵى 2014وه، که ئه‌مانه ته‌نیا بیانوو بوون بۆ داخستنى ڕێکخراوه‌کان و کپ کردنی ده‌نگى ناڕه‌زایى ژنان». هەروەها وتی «ئه‌وانه‌شى هه‌شن نه‌یانتوانیوه ده‌نگ و ڕه‌نگى خۆیان هه‌بێت، له‌م کێشه ترسناکانه‌دا». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشچونى کۆمه‌ڵگا، گۆڕانکارى ڕویداوه و وتى «تێڕوانینى سیاسى و بوونى شه‌ڕ واى کردووه ئه‌و گۆرانکاریانهى ڕوده‌ده‌ن ڕوکه‌ش بن نه‌ک گۆرانکارى بنه‌ڕه‌تى بۆیه ئه‌و شتانه کاڵ نابنه‌وه و ناگۆڕدرێن ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌ت بوه به‌هۆى زیادکردنى حاڵه‌ته‌کانى ده‌ستدرێژى سێکسى». حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجومەنیکی هەیە بەناوی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، کە ئەرکی ئەم ئەنجومەنە ئەوەیە وەکو نوینەری حکومەت مافەکانی ژنان زامن بکات بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەکانی دیکەی حکومەت و پەرلەمان و گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان. په‌خشان زه‌نگه‌نه، ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «بۆ پرسه‌کانى ژنان، ئهرگى هه‌موو لایه‌نێکه و ئه‌رکێکى کۆمهلگهییه، پێش فه‌رمانگه و داموده‌زگاکان، ئه‌رکى ده‌سه‌ڵاته«. وتیشى»ئه‌م پرسه تێکه‌ڵى هه‌موو پرسه‌کانى تر‌ى ناو کۆمه‌ڵگه‌یه، چونکه ناتوانى باسى په‌روه‌رده بکه‌یت یان ته‌ندروستى بکه‌یت، ئه‌گه‌ر نه‌زانى تایبه‌تى ژن له‌بوارى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى چیه«. هەروەها داوای رۆڵی رێکخراوەکانی کرد کە فشار دروست بکەن بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان، هەروەها وتی «تائێستا ئه‌وه‌شى کە له کوردستان به‌ده‌ست هاتووه له لایه‌ن په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌وه، به‌شى زۆرى به‌هۆى ڕێکخراوه‌کانه‌وه بوه«. بەڵام نیاز عەبدوڵا رەخنە لە رێکخراوەکانی ژنان دەگرێت و دەڵێت «که‌مترین ڕێکخراوى ژن پارێزیمان هه‌یه، ئه‌وانه‌شى هه‌ن حزبین و نه‌شیانتوانیوه ده‌رده‌که تیمار بکه‌ن و هیچیان له ئاستى پێویستدا نین». ئەو پێیوایە هۆکارە ئابوریەکان بەتەنیا پاڵنەری تاوانەکان نین بۆسەر ئافرەتان بەڵکو هەندیکیان سیاسین. نیاز عەبدوڵا وتی «بەپێی بەداواداچوونی خۆم ده‌ستدرێژى سێکسى دەکرێتە سەر ژنه سیاسى و رۆژنامه‌نوسان و چالاکوانه‌کان و کارمه‌ندانى بیانى». وتیشی «بۆیه ناتوانین بڵێین ته‌نیا هۆکارى ئابوریه و به‌شێکیان دۆسیه‌ى سیاسین و هه‌موو هۆکاره‌کان تێکه‌ڵ بوون پێکه‌وه«.
به‌دواداچوونى : پشتیوان سه‌عدوڵا دەستتێوەردانی حزبی رێگرە لەپڕکردنەوەی پۆستە پەروەردەیەکان بە میکانیزمی یاسایی، بەڵکو پەنا بۆ تەزکیەی حزبی دەبرێت بۆ دیاریکردنی پۆستەکان، هەر لەدانانی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەرەکانەوە تا ئاستێکی باڵا. وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، که‌دوا کۆنگره‌ی له‌ساڵى 2007دا به‌ست و له‌و کۆنگره‌یه‌دا سیستمى په‌روه‌رده له‌هه‌رێمى کوردستان گۆڕدرا، که‌تێیدا چه‌ندین ڕاسپارده‌و بڕیاردهرکران. به‌پێى سیستمى په‌روه‌رده پڕکردنه‌وه‌ى پۆسته په‌روه‌رده‌ییه‌کان به‌تایبه‌تى دانانى به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌کان، له‌سه‌ر بنه‌ماى زانستى و لێهاتوویی و به‌شێوازى کێبڕکێ ده‌بێت. له‌کابینه‌ى هه‌شته‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده چه‌ند جارێک بڕیار‌و ڕێنمایی بۆ دانانى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رى قوتابخانه‌کان ده‌رکرد، که دیارترینیان بریتی‌بوو له‌شێوازى پێشکه‌شکردنى سیڤى و ئه‌نجامدانى تاقیکردنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى توانا‌و لێهاتوویى، به‌ڵام ئه‌و شێوازه جێبه‌جێ نه‌کرا. دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى سلێمانى، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، له 22/9/ 2015 چه‌ند ڕێنماییه‌ک بۆ دانانى به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه ده‌رکران، به‌پێى ڕێنماییه‌کان له‌کاتى لادان و وازهێنانى به‌ڕێوه‌به‌ردا ده‌بێت یاریده‌ده‌ر بچێته شوێنه‌که‌ى، یان یه‌کێک له مامۆستایان شوێنه‌که‌ى ده‌گرێته‌وه. دڵشاد عومه‌ر بە هاوڵاتی وت «ئه‌م ڕێنماییانه که‌م تا زۆر شوێنى خۆیان گرتووه، به‌ڵام هه‌ندێ جار ده‌ستتێوه‌ردان هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ر سکاڵایه‌ک هه‌بووبێت، من ده‌ستبه‌جێ هاتوومه‌ته سه‌ر خه‌ت». له‌ماوه‌ى ڕابردووا دانانى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رى قوتابخانه‌کان، له‌سه‌ر بنه‌ماى حزبیی بووه‌و به‌وته‌ى مامۆستایان و چاودێرانى بوارى په‌روه‌رده‌ش تائێستاش پۆسته په‌روه‌رده‌ییه‌کان به ته‌زکیه‌ى حزبى پڕده‌کرێنه‌وه. عادل حه‌سه‌ن، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناڕازی مامۆستایان، که ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان به تاکه ڕێکخراوى داکۆکیکه‌رى مافی مامۆستایان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، له‌وباره‌یه‌وه به هاوڵاتی ڕاگه‌یاند «له‌ڕابردووداو تائێستاش دانانى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى حزبیی بووه، نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌ماى لێهاتوویی و زانستى». وتیشی «ئه‌گه‌ر پڕۆفیسۆرى په‌روه‌رده بیت، به‌بێ تهزکییهى کۆمیته یان ناوچه ناکرێیت به‌به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه«. ئاماژەی بەوەش کرد کە چه‌ندین نمونه‌یان لایه که لەسەر بنه‌ماى حزبیی دانراون، بۆیە داوایان کردووه، میکانیزمێکى زانستى و گونجاو دابنرێت بۆ پڕکردنه‌وه‌ى پۆسته پەروهردهییهکان و ده‌ستى حزبی تێدا دووربخرێته‌وه. «به‌داخه‌وه داموده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌کان له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ى حزبدان، به‌تایبه‌تى دانانى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریدهدەرهکان له‌سه‌ر بنه‌ماى حزبییه، تائێستاش له هه‌ردوو زۆنى زه‌ردو سه‌وز بهتهزکیهى حزبى داده‌نرێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ر له‌سه‌ر حزبایه‌تى لاده‌برێن، تائێستاش ئه‌م شێوازه به‌رده‌وامه«، مامۆستا عه‌بدولخالق ماوه‌تى، ئه‌ندامى لقی سلێمانى ڕێکخراوى یه‌کێتیى مامۆستایانى کوردستان، وای وت. عه‌بدولخالق ماوه‌تى به هاوڵاتی وت «ئه‌م شێوازه حزبییه کاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر پرۆسه‌ى په‌روه‌رده هه‌یه‌و یه‌کێکه له کێشه‌کانى په‌روه‌رده، له‌گه‌ڵ ڕێزمان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره باشه‌کان، به‌ڵام چه‌ندین نمونه‌ى ئه‌و بهڕێوهبهرانهمان لایه که به‌ته‌زکیه دانراون، له کاره‌کانیان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون». لاى خۆشییه‌وه مامۆستا دڵشاد عومه‌ر: به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى سلێمانى، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، له 22/9/ 2015 چه‌ند ڕێنماییه‌ک بۆ دانانى به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه ده‌رکران، به‌پێى ڕێنماییه‌کان له‌کاتى لادان و وازهێنانى به‌ڕێوه‌به‌ردا ده‌بێت یاریده‌ده‌ر بچێته شوێنه‌که‌ى، یان یه‌کێک له مامۆستایان شوێنه‌که‌ى ده‌گرنه‌وه، ئه‌م ڕێنماییانه که‌م تا زۆر شوێنى خۆیان گرتووه، به‌ڵام هه‌ندێ جار دهستتێوهرادن هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ر سکاڵایه‌ک هه‌بووبێت، من ده‌ستبه‌جێ هاتوومه‌ته سه‌ر خه‌ت. هه‌روه‌ک وتیشى» پێشتر تاقیکردنه‌وه بۆ پۆستى به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان ئه‌نجامدرا، ئه‌وانه‌ى سه‌ر بەلایهنى ده‌سه‌ڵات بوون، هه‌موویان کران به‌به‌ڕێوه‌به‌ر، به‌ڵام مامۆستاى تر هه‌بوو له تاقکیردنهوهکهدا 87%ی به‌ده‌ستهێنا، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن بوو، نه‌یانکرد به به‌ڕێوه‌به‌ر. به‌بۆچوونى مامۆستایان، نه‌بوونى میکانیزمى یاسایی و زاڵبوونى هه‌یمه‌نەى حزبى بووه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م ئاڵوگۆڕى به‌ڕێوبه‌رو یاریده‌ده‌رى قوتابخانه‌کان، به‌جۆرێک وه‌کو ئه‌وان باسى ده‌که‌ن، به‌شێک له‌به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌کان ده‌یان ساڵه لهپۆستهکانیاندا ماونه‌ته‌وه‌و ئاڵ‌وگۆڕیان پێنه‌کراوه. ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیى، له‌ڕۆژى 23/8/2019 له‌گه‌ڵ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم کۆبوونه‌وه‌و یاداشتێکیان ئاراسته‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده کرد‌و تێیدا چەند خاڵێکیان خستەڕوو کەیەکێکیان داوای دوورخستنه‌وه‌ى ده‌ستى حزب له‌ناوه‌نده‌کانى خوێندن دەکات لەگەڵ دانان و گۆڕینى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ره‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌کان و ناوه‌نده‌کانى خوێندن له‌سه‌ر بنەمای لێهاتوویى و کارامه‌یى و ئه‌زموون بێت. هەروەها داوایان کردوە هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێک هه‌شت ساڵ زیاتر له‌پۆسته‌که‌یدا نه‌مێنێته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رى قوتابخانه‌کان به‌هه‌ڵبژاردن دیاریبکرێن. مامۆستا عه‌بدولخالق، وتی «به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌یه نزیکه‌ى سی ساڵه بهڕێوهبهرەو تواناى ئیداره‌کردنى نه‌ماوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى کار بۆ حزب ده‌کات، تائێستا لانه‌براوه، مانه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه بۆ خزمه‌تکردنی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه نه‌ک بۆ خزمه‌تکردنى په‌روه‌رده، ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و به‌رپرسانى وه‌زاره‌ت ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه«. وتیشی «بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ده‌ستى حزب له‌دانانى پۆسته په‌روه‌رده‌ییه‌کان، ئێمه لهیهکێتیى مامۆستایان له‌ماوه‌ى ڕابردوودا پرۆژه‌مان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده کردووه، به‌ڵام تائێستا جێبه‌جێنه‌کراوه، به‌ده‌ر له‌وه‌ش له کۆبوونه‌وه‌کانماندا له‌گه‌ڵ وه‌زیرو به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌یان جار قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته کردووه«. دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى لەو بارەیەوە به هاوڵاتی وت «له‌کۆبوونه‌وه‌ى یه‌که‌مى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌دا قسه له‌سه‌ر (به‌خشین)ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه کرا که‌ماوه‌ى هه‌شت ساڵ و زیاتره به‌ڕێوه‌به‌رن، به میکانیزمێک شوێنه‌کانیان پڕبکرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پێکده‌هێنرێت، بۆیه له‌ئێستادا کۆده‌نگی هه‌یه بۆ گۆڕانکارى لهئیدارهى قوتابخانه‌کاندا». مامۆستا دڵشاد، پێیباشه تاقیکردنه‌وه‌یه‌کى گشتى هاوشێوه‌ى تاقیکردنه‌وه‌ى وزارى له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت و پڕکردنه‌وه‌ى پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رى قوتابخانه‌کان له‌و ڕێگه‌یه‌وه بێت. به‌وته‌ى چاودێره په‌روه‌رده‌ییه‌کان، که‌رتى په‌روه‌رده کێشه‌و که‌موکورتى زۆرى هه‌یه‌و بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه په‌روه‌رده‌ییه‌کان داوا له‌به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌کرێت کۆنگره‌ى په‌روه‌رده‌یی ببه‌سترێت. بهبڕواى مامۆستا عادل حه‌سه‌ن کە یەکێک بوە لەئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی و لە سێ ساڵی رابردوودا، کێشه‌ى که‌رتى په‌روه‌رده نه‌بوونى فه‌لسه‌فه‌و ڕووئیایهکى ڕۆشنی په‌روه‌رده‌ییه و په‌روه‌رده به‌سیستماتیک نه‌کراوه«. عادل حه‌سه‌ن بە هاوڵاتی وت «هه‌ر وه‌زیره‌و که‌ده‌بێته وه‌زیر به میزاجى شه‌خسى خۆی بڕیار‌و ڕێنمایی ده‌رده‌کات، بۆیه په‌روه‌رده کێشه‌ى زۆره‌و پێویستیان به‌چاره‌سه‌رکردن هه‌یه، کێشه‌کانیش کێشه‌ى گه‌وره‌ن». وتیشى «داوامان له‌وه‌زیرى په‌روه‌رده کردووه کۆنگره‌ى په‌روه‌رده‌یی ببه‌سترێت، به‌شێوه‌یه‌ک بڕیار‌و ڕاسپارده‌کانى کۆنگره‌ى پێشوو جێبه‌جێ بکرێت، بۆ دیاریکردن و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى که‌رتى په‌روه‌رده«. سه‌باره‌ت به به‌ڵێنى وه‌زیرى په‌روه‌رده بۆ پێداچوونه‌وه به سیستمى په‌روه‌رده‌یی، مامۆستا عه‌بدولخالق ماوه‌تى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازی، وتی «ئه‌م وه‌زیره گوێگرێکى جدییه، به‌ڵام تائێستا هه‌نگاوى جدیمان لێ نه‌بینیوه، ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین بزانین تاچه‌ند ده‌توانێت بڕیاره‌کانى خۆی جێبه‌جێ بکات، تاچه‌ند ده‌توانێت ئه‌و توانایه‌ى که بۆ گوێگرتن هه‌یه‌تى، بیکات به‌کردارو جیبه‌جێیان بکات». وتیشى»داواکارین له‌وه‌زیرى په‌روه‌رده، میکانیزمێک دابنێت بۆ دانانى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ره‌کان، یه‌که‌م خاڵى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى په‌روه‌رده بریتییه له‌شێوازى دانانى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ره‌کان، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌کرێت، ئه‌و کاته ناتوانن په‌روه‌رده له‌م قه‌یرانه ڕزگاربکه‌ن».
راپۆرتی: زە ئۆرشەلیم پۆست وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا هەفتەی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا گەشتە مۆسکۆ بۆ تاووتوێکردنی پەیوەندی سەربازی و توندوتۆڵکردنەوەی هاوڕێیەتییەکەی لەگەڵ پۆتین . لەهەمانکاتدا، ئەنقەرە رووبەڕووی قەیرانێکی هەڵتۆقیو دەبێتەوە لەباکوری سوریا کە تێیدا ڕژێمی سوریا بەرەوپێش دەچن بۆ وەدەرنانی ئۆپۆزسیۆن و گروپە تووندڕەوەکان کە لەژێر سایەی تورکیادا بەئاشتی پێکەوە هەڵیانکردووە لەوکاتەوەی ڕێککەوتنی سۆتچی ئەنجامدراوە لە ئەیلولی ٢٠١٨‌دا. لەهەردوو شوێندا وادەردەکەوێت کە روسیا نێوەندگیری سەرەکی بێت، بۆیە ڕەنگە تورکیا پێویستی بەوە بێت فڕۆکەی ڕوسی بکڕێت بۆ ئەوەی ئەوە بەدەستبهێنێت کە لە سوریا پێویستی پێیەتی. یان ڕەنگە روسیا لەهەموو کاتێک زیاتر پێویستی بەتورکیا بێت، لەوەش زیاتر کەگرنگی بەباکوری سوریا بدات. ئەوە دەزووە ئاڵۆزەکەیە کە لەمۆسکۆ دەدورێتەوە. ئەردۆغان لەگەڵ ڤلادمیر پۆتین دەم بەخەندە بوو لەکاتێکدا گفتوگۆی کڕینی فڕۆکەی جەنگی روسی ئێس ی‌و-٣٥ و ئێس ی‌و-٥٧ی دەکرد. لەو نێوەندەدا ساتێکی نافەرمی بەدیکرا کاتێک بە پێکەنینەوە ئەردۆغان پرسی فڕۆکەی ئێس-٥٧ەکە ئاخۆ دەتوانێت بفڕێت. ئەنقەرە دەیەوێت ئەم فڕۆکەیە جێگەی فڕۆکەی ئێف-٣٥ی ئەمریکی بگرێتەوە کە وادیارە تورکیا بەدەستی ناهێنێت دوای ئەوەی بڕیاریدا سیستەمی بەرگری ئێس-٤٠٠ی روسی بکڕێت. مانگی ڕابردوو بەشی یەکەمی سیستەمەکەی پێگەشت و لەنیسانی ساڵی داهاتوودا دەکەوێتە خزمەتەوە. لە 10 ساڵی ڕابردوودا، نەیاری راستەقینەی تورکیا ڕژێمی سوریا بووە کە پشتگیری ڕوسیای هەیە. بیرتانە کاتیک فڕۆکەی ئێف-١٦ی تورکی لەساڵی ٢٠١٥ فڕۆکەی ئێس-٢٤ی ڕوسی خستەخوارەوە؟ ئێستا ئەوە لەبیرکراوە. ڕوسیا دڵخۆشە بەم بەرەوپێشچوونانە. ئاژانسی هەواڵی ڕوسیا (تاس) چەند هەواڵێکی لەسەر تورکیا بڵاوکردەوەتەوە لە پێنجشەممەی رابردوودا. یەکێکیان ئەو هەنگاوە مەترسیدارەی ئەنقەرە دەردەخات کە دەینێت. «سەرۆکی تورکیا رایگەیاند کاتێک بڕیارەکە دەدرێت کە کۆتا قسەی ئەمریکا وەردەگرێت لەسەر بەشداریکردنی تورکیا لەپڕۆگرامی دروستکردنی ئێف-٣٥». لەراپۆرتەکی (تاس)دا هاتووە کە تورکیا هەماهەنگییەکەی لەگەڵ ڕوسیا بەکاردەهێنێت بۆ فشار خستنەسەر ئەمریکا. «پلانەکانی تورکیا بۆ بەرەوپێشبردنی هەماهەنگی بەرگری لەگەڵ روسیا فاکتەرێکی دیکەی فشارە بۆ سەر ئەمریکییەکان تا وایان لێبکات بێنە سەر خەت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پەیوەندی بە ناوچەی ئارامەوە هەیە لەباکوری سوریا،» ئەمە وتەیەی (ڤلادیر فیتین)ە، بەرپرسی ناوەندی ئینستیتوتی ڕوسی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان. ستراتیجییەتی تورکیا چەنێک ڕۆشنە ئەوەندەش ئاڵۆزە. لەلایەکەوە، تورکیا خاڵی چاودێری هەیە لە باکوری سوریا؛ نایەوێت بارودۆخی ئەمنی لەوێ بەرەو خراپتر بڕوات. هەرچەندە تا یەکی ئاب زیاتر لە ٤٥٠ هەزار کەس لە ئیدلیب ئاوارەبوون بەهۆی جەنگەوە. ئێستا ژمارەکە ٧٠ هەزار کەسی دیکەی چووەتەسەر لەکاتێکدا میدیاکانی تورکیا دەڵێن ٧٥٠ هەزار سووری ئاوارەبوون لە ئەیلولی پارەوە. هەروەها بۆچوونی تورکیا لەگۆڕاندایە دەربارەی ملیۆنەها سوری کەوڵاتەکەی خۆیان بەجیهێشتووەو لەتورکیا بوونەتە پەنابەر. لەکاتێکدا پێشتر بەدڵێکی فراوانەوە قبوڵ دەکران، بەڵام ئێستا چەندین راپۆرت هەیە باس لەوە دەکەن پەنابەرەکان ناتوانن بمێننەوە. وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت ٣٤٠ هەزار پەنابەر گەڕاونەتەوە- بۆ ئەو شوێنانەی ئەنقەرە دەڵێت «پاکی کردوەتەوە» لەئۆپەراسیۆنەکانی فورات و چڵە زەیتوون. ئۆپەراسیۆنی دووەم داگیرکردنی عەفرینی بەخۆیەوە بینی، کە ناوچەیەکی ئارامی زۆرینە کوردنشینە لەباکوری ڕۆژئاوای سوریا. لەئێستادا دەنگۆ هەیە کە گروپە توندڕەوەکان و لایەنە نەیارەکانی سوریا هەڵدەکوتنە سەر خەڵکی مەدەنی لەکاتێکدا نزیکەی ١٥٠ هەزار کورد ئاوارەبوون. کەواتە ئەمە ژمێرکارییە ئاڵۆزەکەیە کە لەسوریا ڕوودەدات. هەتا زیاتر ڕژێمی سوریای پشت قایم بەڕوسیا و ئێران هێرش بکات، سوری زیاتر پەنا دەبەن بەرەو تورکیا. بەڵام ئەنقەرە دەیەوێت پەنابەرەکان بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان. ئەمەش جۆرێک لە ساندویچ (لەفە) دروست دەکات لەنێوان سنوری تورکیا، ئەو ناوچانەی سوریا کە بەدەستی تورکیایە، و ڕژێمی سوریا. ڕوسیا دەبێت دانایانە ڕەفتار بکات لەوەی کە چەنێک هاوکاری ڕژێمی سوریا بکات چونکە ئەگەر ناوچەکە بەتوندوتیژی بتەقێتەوە ، ئەوا ویستی تورکیا بۆ بەکارهێنانی ئێس-٤٠٠ دژی ئەمریکییەکان بۆ فشارخستنەسەر ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنێکی تر بەهۆی جەنگەوە لە باکوری سوریا لەناودەچێت. بۆیە تورکیا و ڕوسیا دەبێت لەسەر باکوری سوریا ڕێککبکەون لەکاتێکدا ئەنقەرە مۆسکۆ بەکاردەهێنێت وەک خاڵێکی فشار دژی واشنتۆن. ئەو فشارە چییە کە تورکیا هیوایوایە بەدەستی بهێنێت لەگەڵ ئەمریکا؟ تورکیا پێشتر ئیدانەی پشتیوانی ئەمریکای کردووە بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کەسەرەکیترین هاوبەشی ئەمریکایە لە جەنگی دژی داعش. تورکیا دەڵێت هەسەدە سەر بە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یە و ئەمیش سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە، بۆیە هەموویان بە»تیرۆریست» دەبینێت. ئەمریکا لەمەدا هاوڕا نییە. واشنتۆن پەکەکە بە تیرۆریست ناودەبات و خەڵاتی لەسەر سەرکردەکانی داناوە بۆ گرتن یان کوشتنیان، بەڵام دوو گروپەکەی تر بە تیرۆریست نازانێت. ئەمریکا هێرشی تورکیای ناوێت بۆ نێو باکوری سوریا چونکە خوازیاری سەقامگیرییە. تورکیا دەڵێت پێویستی بە «ناوچەی ئارام»ە لەو شوێنانەی بەدەست هەسەدەوەیە و لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، بۆیە واشنتۆن «میکانیزمێکی ئەمنی» لەسەرەتای ئەم مانگەوە دامەزراند دوای هەڕەشەکانی ئەنقەرە. ئێستا دەنگۆکان ئەوە دەردەخەن کەڕەنگە تورکیا بکشێتەوە لەداواکەی کەقوڵایی ٣٠کم ناوچەی ئارامە بۆ شتێکی بچوکتر. بیرۆکەکە ئەوەیە ئەمریکا بهێنێتە سەر خەت بۆ ڕازیبوون لەئێستاداو ڕەنگە لەداهاتوودا داوای زیاتر بکات. ئەمریکا تووڕەیە لە تورکیا لەسەر کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس-٤٠٠ی ڕوسی، کە پێیوایە ناکرێت هەم ئێس-٤٠٠ و فڕۆکەی ئێف-٣٥ی هەبێت. لێرەدا تورکیا لە پێگەیەکی باشدایە چونکە توانیویەتی وا لەمۆسکۆو واشنتۆن بکات هەوڵبدەن بەلای خۆیاندا رایبکێشن. بەڵام ڕەنگە ئەنقەرە هەندێک پاڵپشتی ئەمریکای بخاتە مەترسییەوە، لەگەڵ ئەوەی لیژنەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرێس داوای لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد سزا بخاتە سەر تورکیا. هەروەها داواکەی لیژنەکەی کۆنگرێس ئەوەشی تێدابوو کە بەرژەوەندییەکانی تورکیا بەهاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا بەباشترین شێوە جێبەجێ دەبن نەک لەگەڵ کریملن. پەیوەندی تورکیا لەگەڵ ڕوسیا زیان بەپەیوەندییەکەی دەگەیەنێت لەگەڵ کۆمارییەکان و دیموکراتەکان؛ کەدووەمیان تووڕەیە لەسەر دەنگۆکانی دەستتێوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ لەکاتێکدا پشتیوانی بۆ هەسەدە لەهێڵی هەردوولادا هەیە. بەڵام ئەمریکا شەفافە لەوەی کە دەیەوێت. مارک ئێسپەر، وەزیری نوێی بەرگری ئەمریکا دەڵێت کە هیوای وایە تورکیا سیستەمی ئێس-٤٠٠ فەرامۆش بکات. لەچەند ڕۆژی داهاتوودا چەند شتێک ڕوودەدەن. بەرەوپێشچوونی زیاتر ڕوودەدات لە «ناوچەی ئارام» و هەوڵێکیش دەدرێت بۆ کەمکردنەوەی هێرشەکانی ڕژێمی سوریا لەباکوری سوریا. بەڕوونی دیارە روسیا دەیەوێت هاوبەشییەکەی لەگەڵ تورکیادا بەرەوپێش بچێت. دەتوانێت کۆنتڕۆڵی ڕژێمی سوریا بکات یان هێرشەکانی بەکاربهێنێت بۆ فشار خستنەسەر تورکیا. تێکڕای دۆخەکەی تورکیا-ڕوسیا-سوریا-ئەمریکا-هەسەدە تۆڕێکی ئاڵۆزە کە هەر دەزوویەکی بەوی ترەوە بەستراوەتەوە. ئەگەر دانەیەک رابکێشیت ئەوا هەموو سیستەمەکە کاریگەری بەردەکەوێت. ئەم تۆڕە بەگشتی ئاکامیشی دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەکە. لەم مانگەدا سەرۆکی تورکیا چاوی بەئێرانییەکان و ڕوسیەکان دەکەوێت بۆ باسکردن لەسەر سوریا. تورکیا هاوپەیمانێکی سەرەکی قەتەرەو ئەمەش کەنداو تەمومژاوی دەکات، سەرەڕای پەیوەندییە مێژووییەکەی تورکیا لەگەڵ حەماس لەغەززە.
سازدانى: پشتیوان سه‌عدوڵڵا هۆشیار عومه‌ر، ڕێکخه‌رى ژوورى په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌کانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ى هاوڵاتى دا، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، تائێستا ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى ڕێکخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌کراوه‌ته‌وه له کاتێکدا که‌متر له دوو هه‌فته‌ى ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنى ڕێکخه‌رى بزووتنه‌وه‌که، سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتى دیموکراتى کوردستان، ده‌ڵێت» ئه‌م ڕێکهوتنهى نێوانمان ده‌رفه‌تێکه بۆ پارتى که بزانین تاچه‌ند ڕێزى لێ دهگرێتو جێبه‌جێى ده‌کات». هاوڵاتى: بۆچى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شداری له کابینه‌ى نۆیه‌مدا کرد؟ د.هۆشیار عومه‌ر: ڕێکه‌وتنى گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتى بۆ به‌شداریکردن له حکومه‌ت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که چاکسازى و گۆڕانکارى بووه به زه‌روره‌تێک له‌ڕووى ده‌ره‌کى و ناوخۆییه‌وه، ته‌نانه‌ت لاى پارتى و یه‌کێتیش که ئه‌نجامدانى چاکسازى به‌پێویست ده‌زانن، له‌لایه‌کى تره‌وه ئێمه پێشتر له حکومه‌ته خۆجێیه‌کان به‌شداربووین، بۆیه نه‌ده‌کرا ئێمه له سلێمانى له ده‌سه‌ڵات و له هه‌ولێر ئۆپۆزسیۆن بین، بیرمان له‌وه کرده‌وه یان به‌شدارى حکومه‌ت بکه‌ین، یان ئۆپۆزسیۆن بین، به‌ده‌ر له‌وه ئێستا فرسه‌تى ئه‌وه هاتووه‌ته پێشه‌وه که له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێکبکه‌وین، هه‌روه‌ها ئێمه پێمانوابوو هه‌رێمى کوردستان پێویستى به سه‌قامگیری هه‌یه، چونکه لهسهقامگیریدا ده‌توانین چاکسازى ئه‌نجام بده‌ین. هاوڵاتى: ئامانجتان له‌به‌شداریکردن له‌حکومه‌ت چییه؟ د.هۆشیار عومه‌ر: ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌ڕێگه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى که وه‌ریانده‌گرین، کۆمه‌ڵێک چاکسازى ئه‌نجام بده‌ین،هه‌رچه‌ند به‌رنامه‌ى چاکسازى ته‌نها به‌رنامه‌ى گۆڕان نییه، به‌ڵکو به‌رنامه‌ى ئه‌و حزبانه‌یه که پێکهێنه‌رى حکومه‌تن. ناکرێت هه‌موو شتێک ڕهتبکهینهوهو ناشکرێت به هه‌موو شتێک بڵێین باشه، ئه‌م چوار ساڵه ده‌ستپێکه بۆ گۆڕانکارى ڕیشه‌یی هاوڵاتى: تا چه‌ند متمانه‌تان به پارتى هه‌یه بۆجێبه‌جێکردنى داواکارییه‌کانتان؟. د.هۆشیار عومه‌ر: له‌ڕابردوودا ناکۆکى و بێ متمانه‌یی گه‌وره له‌نێوان گۆڕان و پارتیدا هه‌بووه، ئێمه نامانه‌وێت له ڕابردوودا بژین، سه‌ره‌ڕاى ناکۆکییه‌کانمان چاومان له ئاینده‌یه، بۆیه له‌ئێستادا دیدی هه‌ردوولا ڕێکه‌وتن و کارکردنه پێکه‌وه، ئه‌م ڕێکهوتنهى نێوانمان ده‌رفه‌تێکه بۆ پارتى که بزانین تاچه‌ند ڕێزى لێ دهگرێتو جێبه‌جێى ده‌کات، چونکه ئێمه لاى خۆمانه‌وه جێبه‌جێى ده‌که‌ین. هاوڵاتى: بۆچى ده‌نگه‌کانى گۆڕان له دواى هه‌ڵبژاردن که‌مى کرد؟ د.هۆشیار عومه‌ر: ده‌نگه‌کانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان که‌می کردووه، هۆکارى سه‌ره‌کى ته‌زویراتى هه‌ڵبژاردن بوو، فاکته‌رێکى تر ئه‌وەیە خه‌ڵک به گشتى له سیاسه‌ت نائومێدبوو، ده‌نگده‌رى گۆڕان ده‌نگى به حزبى تر نه‌دا، به‌ڵکو ده‌نگیان نه‌دا، گۆڕان خۆى ڕێکدهخاتهوهو ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌شمان هه‌یه له‌م چوار ساڵه‌دا متمانه‌ى به‌شێک له‌و هاوڵاتییانه‌ى که نائومێدبوون، بگه‌ڕێنینه‌وه. هاوڵاتى: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان تاچه‌ند پێویستى به‌خۆ نوێکردنه‌وه‌و به‌خۆداچوونه‌وه هه‌یه؟ د.هۆشیار عومه‌ر:ئێمه له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان که بۆ گۆڕانکارى دروستبووین، هه‌میشه پێویستمان به گۆڕانکارى هه‌یه، ده‌ستووره‌که‌مان ده‌ستوورێکى ڕێکوپێکه، ده‌نگده‌رو هه‌ڵسوڕاوانى گۆڕان خه‌ڵکى زۆر دڵسۆزن، به‌ڵام ڕه‌نگه نهتوانربێت له‌دواى کۆچى دوایی نه‌وشیروان مسته‌فاوه ئه‌و سه‌رمایه بهگهڕخرابێت، که‌موکوڕی هه‌بووه له پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشییانهدا، که ئه‌وه‌ش ئاسان نییه، به‌ڵام هه‌نگاوى باش نراوه بۆ پاراستنى په‌یکه‌رى ڕێکخراوه‌ییمان، چونکه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پشتى به خه‌ڵکى کوردستان به‌ستووه، نه‌ک پاره‌و هێزو چه‌ک، بۆیه چۆن گۆڕانکارى له ژیانى رۆژانه‌دا پێویسته، بۆ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش پێویسته. هاوڵاتى: ده‌وترێت گۆڕان له بنه‌ماو پره‌نسیپه‌کانى نه‌وشیروان مسته‌فا لایداوه، ئه‌مه واقعه؟ د.هۆشیار عومه‌ر: ئه‌مه ده‌کرێت به دوو به‌شه‌وه، به‌شێکیان ئه‌وه‌یه به‌ڵێ که‌موکوڕى هه‌یه‌و گرنگیشه دانى پێدا بنێین، له ناوخۆماندا به‌رده‌وام ئه‌م گفتوگۆ‌و ڕه‌خنانه‌مان هه‌یه، چونکه به‌و شێوه‌یه ده‌توانین وه‌کو هێزێکى سیاسی زیندوو بمێنینه‌وه، به‌ڵام هاوڕێیهک که له ناو گۆڕاندا شتێکى ویستووه‌و به‌ده‌ستى نه‌هێناوه، ئێستا له ده‌ره‌وه ئه‌و جۆره قسانه ده‌که‌ن، هیچ بنه‌مایه‌کى نییه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه.بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له دواى کۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فاوه ڕووبه‌ڕووى تهحهدییهکى گه‌وره بووه‌وه، چونکه به‌رنامه‌یه‌کى ترسناک دژی گۆڕان هه‌بوو. هاوڵاتى: واده‌ى هه‌ڵبژاردنى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ڕێکخه‌رى گشتیى دانراوه؟ د.هۆشیار عومه‌ر: بڕیاردراوه رۆژى 14/9/2019 هه‌ڵبژاردن بۆ خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ڕێکخه‌رى گشتى بکرێت». هاوڵاتى: باس له‌وه ده‌کرێت، ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن له شوێنى خۆیان ده‌مێننه‌وه، ئه‌م قسانه ڕاستن؟ هۆشیار عومه‌ر: به‌پێى ده‌ستوورى ناوخۆیی گۆڕان ئه‌ندامانى جڤاتى گشتى و جڤاتى نیشتمانى و که‌سایه‌تى و هه‌ڵسوڕاوه دیاره‌کان ده‌توانن خۆیان بۆ خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام ئه‌وه پێشبڕکێى هه‌ڵبژاردنه کێ ده‌رده‌چێت، به بڕواى من خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى داهاتوو به‌دڵى هه‌مووان ده‌بێت. هاوڵاتى: چه‌ند زانیارییه‌ک باس له‌وه ده‌که‌ن، عومه‌رى سه‌ید عه‌لى له پۆستى ڕێکخه‌رى گشتیدا ده‌مێنێته‌وه، ئێوه چی ده‌ڵێن؟ د.هۆشیار عومه‌ر: جارێ زووه بۆ ئه‌و قسه‌یه، ئه‌و بابه‌ته دوولایه‌نه‌یه، به‌شێکیان په‌یوه‌ندى به خودى به‌ڕێز کاک عومه‌ره‌وه هه‌یه، ئایا ده‌یه‌وێت بمێنێته‌وه، یان نا، به‌شه‌که‌ى تر‌ى په‌یوه‌ندى به هاوڕێیانى ئێمه‌وه هه‌یه، که ده‌یانه‌وێت ئه‌و متمانه‌یه به کاک عومه‌ر بده‌ن، جڤاتى نیشتمانى ئه‌وه یه‌کلایی ده‌کاته‌وه. هاوڵاتى: به‌پێى ده‌ستوورى ناوخۆیی گۆڕان، خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ڕێکخه‌ر، ئه‌رکیان جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌کانى جڤاتى نیشتمانییه، به‌ڵام ده‌وترێت، بڕیاره چاره‌نووسسازه‌کان لای خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ڕێکخه‌رى گشتییه، ئه‌مه بۆچى ده‌گه‌ڕێته‌وه. د.هۆشیار عومه‌ر: ئه‌وه وانییه، ده‌توانم نمونه‌ت پێ بڵێم، که بڕیاره‌کان لاى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن نییه، بۆنمونه به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردن و قبوڵکردنى ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانى لیژنه‌ى دانووستان و په‌سه‌ندکردنى ڕێکه‌وتنه‌کانى گۆڕان به ده‌نگدانى جڤات بووه، به‌ڵام ئێمه له‌دووا قۆناغدا له جڤاتى نیشتمانى ده‌سه‌ڵاتمان داوه به ڕێکخه‌ری گشتى بۆ دانانى وه‌زیرو نوێنه‌ره‌کانى گۆڕان له حکومه‌ت، چونکه به‌لاى ئێمه‌وه گرنگه ڕێکخه‌رى گشتى بتوانێت بڕیاربدات، چونکه ڕێکخه‌ر که‌سی یه‌که‌مى گۆڕانه‌و نوێنه‌رایه‌تى گۆڕان ده‌کات.هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ڕێوه‌بچێت، که که‌مترین ململانێى تێدابێت. هاوڵاتى: تائێستا جگه له‌کاک عومه‌ر هیچ که‌سێکى تر خۆى بۆ ڕێکخه‌رى گشتى کاندیدکردووه؟ د.هۆشیار عومه‌ر: ژوورى هه‌ڵبژاردن و ژوورى یاسایی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ڕێکخه‌رى گشتى به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، تائێستا ڕانه‌گه‌یه‌نراوه کێ کاندیده، ئه‌گه‌ر کاندیده‌کان ڕاگه‌یه‌نران، ئه‌و کاته ڕوونده‌بێته‌وه ڕکابه‌ره‌کان کێن، تا ده‌رگاى خۆپاڵاوتن نه‌کرێته‌وه نازانرێت خۆى ده‌پاڵێوێت بۆ پۆستى ڕێکخه‌رى گشتى. هاوڵاتى: هه‌ندێ جار ده‌وترێت، چیا نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێکخه‌رى سێبه‌ره، ئه‌م بۆچوونه ڕاسته؟ د.هۆشیار عومه‌ر: ئه‌م جۆره قسه‌یه هیچ بنه‌مایه‌کى نییه. هاوڵاتى: هیچ ئاماده‌کارییه‌ک بۆ به‌ستنى کۆنفرانس کراوه؟ هۆشیار عومه‌ر: هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیی و کۆنفرانسمان له‌پێشه، پرۆسه‌که لای ئێمه ئاسانه، به‌پێچه‌وانه‌ى حزبه‌کانى تر که له کۆنگره‌کانیاندا کێشه‌ى گه‌وره ڕوویداوه، له کۆنفرانسی نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا باس له به‌رنامه‌و ده‌ستوورو پرۆژه‌کانى گۆڕان ده‌که‌ین، له کۆنفرانس‌دا سه‌رکردایه‌تى هه‌ڵنابژێرین، به‌ڵکو جڤاتى نیشتمانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ڕێکخه‌ر هه‌ڵده‌بژێرین. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر به‌ستنى کۆنفرانس ئه‌وه‌نده ئاسانه، بۆچى له واده‌ى خۆى دواکه‌وتووه؟ د.هۆشیار عومه‌ر: کاته‌که‌ى دیاری نه‌کراوه، زۆر جار کات دیاریده‌کرێت، به‌ڵام دواده‌که‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنى ڕێکخه‌رو خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتى نیشتمانى ته‌واوبوو، ئه‌و کاته جڤاتى نوێى نیشتمانى ڕۆژى به‌ستنى کۆنفرانس دیاری ده‌کات، پێش کۆنفرانس ده‌بێت هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیی بکه‌ین، چونکه هه‌ندێک له ئه‌ندامان به هه‌ڵبژاردن دێنه کۆنفرانسه‌وه، جگه له‌وه له دوو ساڵى ڕابردوودا ئێمه له ململانێدابووین. هاوڵاتى: به‌ڵام تائێستا لیژنه‌ى ئاماده‌کاریی بۆ به‌ستنى کۆنفرانس دروستنه‌کراوه؟ د.هۆشیار عومه‌ر: به‌پێى ده‌ستوورى ناوخۆیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ستنى کۆنفرانس لای ئێمه ئاسانه و دیاریکراوه کێ به‌شدارى کۆنفرانس ده‌کات و پرۆسه‌که چۆن به‌ڕێوه‌ده‌برێت. هاوڵاتى: تاچه‌ند ترس له جیابوونه‌وه‌و دروستبوونى کێشه هۆکاره بۆ دواکه‌وتنى کۆنفرانس؟ د.هۆشیار عومه‌ر: نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یکه‌رى ڕێکخراوه‌یی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى به‌شێوه‌یه‌ک داڕشتووه، که ئه‌زمونى خراپی پارته‌کانى تر تێده‌په‌ڕێنێت. له کۆنگره‌ى پارته‌کانى تردا ئه‌وه‌ى هێزو پاره‌ى به‌ده‌سته کۆنترۆڵى بارودۆخه‌کان ده‌کات، به‌ڵام ئێمه بزووتنه‌وه‌یه‌کى مه‌ده‌نین، ئه‌وجۆره ململانێیانه له کۆنفرانسی ئێمه‌دا ڕوونادات. سروشتى گۆڕان به‌شێوه‌یه‌که جیابوونه‌وه‌ى تێدا ڕوونادات. ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه‌یه‌کیش هه‌بێت، له‌سه‌ر ئاستى تاکه، نه‌ک ئینشقاقی گه‌وره. وازهێنانیش شتێکى ئاساییه‌و هه‌رچییه‌کیش ڕووبدات، گۆڕان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. هاوڵاتى: بۆچى به‌رده‌وام هه‌ڵسوڕاوو لایه‌نگرانتان بزووتنه‌وه‌که جێده‌هێڵن؟ د.هۆشیار عومه‌ر: وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره لای ئه‌و خه‌ڵکانه‌یه که گۆڕانیان جێهێشتووه. هه‌ر که‌سێک گۆڕ‌انى جێهێشتووه خۆى وه‌ڵامى خۆى ده‌داته‌وه، هۆکاره‌کان شتێکى ڕووکه‌شی و سه‌رپێین، که ده‌کرێت چاره‌سه‌ربکرێن.
هاوڵاتى پاش مردنی دوایین میری ئێزدییەکان، سێ کەس لەشێخان و شەنگاڵ و ئاڵمان خۆیانیان وەک میر یان پێشەوای کۆمەڵگەی ئێزدییەکان ناساند و ئەوەش دەتوانێت ببێتە هۆی لێکترازان و ئینشقاق لە کۆمەڵگەی ئێزدییەکان. حازم میر تەحسین بەگ ڕۆژی 27ی تەمموزی 2019 پاش وەفاتی باوکی وەک میری نوێی ئێزدییەکان هەڵبژێردرا. ناوبراو لە مەراسیمێکدا کە لەپەرستگەی ئایینیی لالەش لەشاری شێخانی خۆرئاوای دهۆک بەڕێوەچوو وەک میری نوێی ئێزدییەکانی جیهان هەڵبژێردرا. گۆڤاری ئەلمۆنیتۆر ئاماژەی بەوە کردوە کەهەموو ئێزدییەکان کۆدەنگ نەبوون لەسەر هەڵبژاردنی حازم میر تەحسین بەگ. پاش ئەوەی میربوونی ناوبراو ڕاگەیەندرا دوو کەسی دیکەش خۆیانیان وەک میری ئێزدییەکان ناوبرد. یەکێکیان لەشنگال کە چەقی ئێزدییەکانی جیهانە و و ئەوی دیکەش لە ئاڵمان. بەو شێوەیەش پرسی هەڵبژاردنی میری ئێزدییەکان پەرەی سەند. بەگوێرەی ئەلمۆنیتۆر هەڵبژرادنی میری نوێی ئێزدییەکان لە لالش کە بەپشتگیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا لەگەڵ نەریتی ئێزدییەکان بۆ هەڵبژاردنی میری خۆیان یەکناگرێت و زۆرینەی ئێزدییەکان و بەتایبەتی بەرەی نوێ ڕازی نەبوون بەو هەڵبژاردنە. پاش هەڵبژاردنەکەش نایف بین داوود لە شنگال خۆی وەک پێشەوای نوێی ئێزدییەکانی جیهان ناساند و ژمارەیەک لەسەرۆک عەشیرەتەکان و پێشەوا ئایینییە ئێزدییەکان پشتیگرییان کرد. کەسایەتییەکی بەرجەستەی ئێزدی لەهەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە ئەلمۆنیتۆری وتووە ژمارەیەک لە حزبە کوردییەکان و هەروەها کەسایەتییە ئێزدییەکان لەسەر پشتگیریی پارتی و حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئەوە نین کە حازم میر تەحسین ببێتە میری ئێزدییەکان کە بەپشتگیریی پەکەکە هەڵبژێردراوە بۆیەش ئەو کەسانە پشتگیریی کەسێکی دیکە دەکەن بۆ ئەوەی ببێتە میری ئێزدییەکانی جیهان. ئەلمۆنیتۆر ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئێزدییەکان لەم هەلومەرجەی ئێستادا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە شنگال و لەکەمپەکان یاخود لەوڵاتانی دەرەوە وەک ئەڵمانیا ئاوارەن و ناکۆکی لە سەر میری نوێی ئێزدییەکان دەبێتە هۆی ئینشقاق و لێکترازانی زیاتری کەمینە ئاینییەکانی عێراق. ژمارەیەک لە کەسایەتییە ئێزدییەکان بە ئەلمۆنیتۆریان وتووە هەڵبژاردنەکان بۆ دیاریکردنی میری نوێی ئەو کەمینە ئاینییە هەڵبژاردنێکی سیاسییە و لەگەڵ نەریتی ئێزدییەکان بۆ هەڵبژاردنی میری خۆیان ناگونجێت. نایف بین داوود پشتگیریی تورکمان و مەسیحییەکانیشی لەگەڵە و بە ئەلمۆنیتۆری وتووە لەگەڵ کەمینە ئاینییەکانی دیکەی عێراق هاوپەیمانێتی پێکدێنن و ئەو هاوپەیمانێتییە دەستپێشخەری دەکات بۆ دەستنیشانکردنی چوارچێوەیەکی گونجاوە بۆ چارەکردنی پرسی نێودەوڵەتیی پشتگیری کردنی کەمینەکان لەعێراق. لەلایەکی دیکەشەوە ئومەیە معاویە لەڕۆژی 9ی ئابی 2019دا لەئەڵمانیا خۆی وەک میری نوێی ئێزدییەکانی دەرەوەی عێراق ناساند. ئەلمۆنیتۆر لەزاری ئەو کەسایەتییەوە نووسیویەتی هەڵبژاردنی میری ئێزدییەکان لەدەرەوەی عێراق کە سەنتەرەکەی لەئەڵمانیا بێت و بە کاروباری ئێزدییەکاندا بگات ئەرکێکی سەرەکییە و هەڵبژێردرانی منیش لەسەر بنەمای ڕێککەوتن و گفتوگۆی ئێزدییەکانی ئەڵمانیا و چەند وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا بووە. ئەلمۆنیتۆر دەڵێت ئەوەی کە دوو کەسایەتیی جیاواز لەدوو ناوچەوە بەتایبەتمەندیی جیاواز ئیدعا دەکەن میری ئێزدییەکانن دەیسەلمێنێت کە لێکترازان لەنێوان ئێزدییەکانی جیهان هەیە لەبەرئەوەی ئەو دوو کەسایەتییە یەکیان لەشنگال بووە کەگۆڕەپانی جینۆسایدکران و کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان و ئەوی دیکەشیان لەشێخانە کە مەکۆی سەرەکیی پەرەستگای ئێزدییەکانی جیهانە. ئومەیە موعاویە لە ئەڵمانیاوە خۆی بەمیری ئێزدییەکان ناساندووە کە 140 هەزار ئێزدیی پەنابەر لەوێ دەژین. بەوتەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی ئەو مەسەلەیە دەیسەلمێنێت کە قۆناغێکی نوێی ڕووبەڕووبوونەوە و لێکترازان لەعێراق و مێژووی ئێزدییەکان دەستی پێکردووە. ئەو ئاژانسەی هەواڵ لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا نووسیویەتی ئێستا کە سێ کەسایەتی خۆیانیان وەک میری ئێزدییەکان ناساندووە سێ بژاردەیان لەبەردەستدایە: یەکەم ئەوەی لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە. دووهەم ئەوەی بگەڕێنەوە شەنگال و سێهەم ئەوەی بەرەو ئەڵمانیا کۆچ بکەن.
هاوڵاتى له چاره‌کى یه‌که‌مى ٢٠١٩دا هیچ رووداوێکى هاتوچۆى کوشنده لهئایسلهندا ڕووینه‌داوه، که ئه‌مه بۆ یه‌که‌مجاره له ٨٠ ساڵى رابردوودا ئامارى وا رووبدات، ئه‌مه‌ش ئاکامى چه‌ند هۆکارێکه که بوونه‌ته به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م ئه‌نجامه. ئه‌مه به‌راورد به‌هه‌رێم که له‌ماوه‌ى نزیکه‌ى 10 ساڵدا به‌هۆى روداوه‌کانى هاتوچۆوه زیاتر له 7 هه‌زار که‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و زیاتر له 80 هه‌زار که‌سیش برینداربوون. ئایسله‌ندا یه‌کێکه له‌وڵاته ئه‌سکه‌نده‌ناڤییه‌کان که ده‌که‌وێته باکورى ئه‌وروپاوه و چواردهوهرى به‌ئاو ده‌وره دراوه، واته له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێک سنوورى نییه. دانیشتوانى وڵاته‌که ناگاته نیو ملیۆن به‌ڵکو خۆى له ٣٦٠ هه‌زار و ٣٩٠ که‌س ده‌بینێته‌وه و له‌ته‌نها ١٠٣ کم٢ ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، که ئه‌مش واى لهئایسلهندا کردووه به‌که‌م دانیشتوانترین وڵات له قهڵهمبدرێت له‌ئه‌وروپادا. وڵاته‌که له ١٠ شار پێکهاتووه و پایته‌خته‌که‌ى «ڕهیکڤێک»ـه که دوو له‌سه‌ر سێى دانیشتوانه‌که‌ى تێدا ده‌ژین. ئایسله‌ندا یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ى که دانیشتوانه‌که‌ى به‌زۆرى پشت بهئۆتومبیل ده‌به‌ستن و حه‌زیان به گواستنه‌وه گشتییه‌کان نییه، به‌جۆرێک که ژماره‌ى ئۆتومبیل له وڵاته‌که‌دا زیاتره له‌ژماره‌ى دانیشتوانه‌که‌ی. به‌پێى ئامارى ساڵى ٢٠١٧، ٣٤٤ هه‌زار ٦٦٤ ئۆتومبیل تۆمارکراون لهوڵاتهکهدا ئه‌مه جگه له ئۆتومبیله تۆمارنه‌کراوه‌کان، که به‌هه‌ردوو جۆره‌که ژماره‌یان له ژماره‌ى دانیشتوان زۆرتر ده‌بێت. تێکراى تۆمارکردنى ئۆتومبیل له ئایسله‌ندا له‌ساڵى ١٩٩٥ تا ٢٠١٩ ده‌گاته ١٢٣٨ ئۆتومبیل بۆ هه‌ر مانگێک که به‌رزترین ڕێژه ٥٠٠٥ ئۆتومبیل بووه له‌ئایارى ٢٠١٧ و که‌مترینیش له کانونى یه‌که‌مى ٢٠٠٨. بووە. وڵاته‌که به‌وه ناسراوه که که‌مترین که‌س به‌هۆى ڕووداوى هاتوچۆوه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. په‌پێى ئامارى ١٣ ساڵى رابردوو، ته‌نها ١٩١ که‌س به‌هۆى رووداوى ئۆتومبیله‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. که‌مترین ژماره‌ى مردووان له‌و ساڵانه‌دا ساڵى ٢٠١٤ تۆمارکراوه به چوار که‌س و زۆرترین ژماره‌ش ساڵانى ٢٠١٦ و ٢٠١٨ بوون به ١٨ که‌س. له چاره‌یه‌کى یه‌که‌مى ٢٠١٩ش هیچ که‌سێک به‌هۆى رووداوى هاتووچۆوه نه‌مردوون که ئه‌مه له‌ساڵى ١٩٤٠ه‌وه ڕووینه‌داوه. که‌مى ڕووداوه‌کانى هاتووچۆ له ئایسله‌ندا له کاتێکدا که یه‌کێک له هۆکاره‌کانى مردن له هه‌رێم ڕووداوه‌کانى هاتووچۆیه، به‌گوێره‌ى ئاماره‌کانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌کانى هاتوچۆى هه‌رێم له‌ماوه‌ى نزیکه‌ى 10 ساڵى رابردوودا، 40 هه‌زار و 275 رووداوى هاتوچۆ له هه‌رێم ڕوویانداوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه 7193 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوکات 84 هه‌زار و 36 که‌سیش برینداربوون که زۆرینه‌ى قوربانیان له ڕه‌گه‌زى نێرن. ئۆگوست مۆنگسن، پسپۆرى بڵاوکردنه‌وه‌ى هۆشیارى هاتوچۆ لهئایسلهندا، پێیوایه چه‌ند هۆکارێک بوونه‌ته هۆى روودانى ئه‌م ده‌رئه‌نجامه ئه‌رێنییه، له‌وانه پلانى سه‌لامه‌تى ڕێگاکان له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه که بووه‌ته هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى به‌کارهێنانى مۆبایل له کاتى لیخوڕیندا، هۆشیارى هاتووچۆو لێخوڕین به‌رزبوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونى مه‌رجى سه‌لامه‌تى ئۆتومبیله‌کان. مۆنگسن بڕوایوایه زیادکردنى بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى وه‌ک سزاى سه‌رپێچى وه‌رده‌گیرێت ده‌رئه‌نجامێکى ئه‌رێنى هه‌بووه چونکه «تێکراى خێرایى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان که‌میکردووه و به‌کارهێنانى پشتێنى سه‌لامه‌تى زیادى کردووه«.
ئارا ئیبراهیم یه‌کێتى و پارتى وه‌ک دوو لایه‌نى سیاسى مێژویه‌کى دورودرێژ له ململانێ و پێکه‌وه کارکردنیان هه‌بووه له‌دواى دروستبوونیانه‌وه، به‌ڵام به‌شێک له‌کادرو لایه‌نگرانی ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ى مێژوو هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه بەڵام هەندێک لەسەرکردەکانی هەردوو حزبەکە کۆکن لەسەر ئەوەی روداوەکانی ٣١ی ئاب و ١٦ی ئۆکتۆبەر نەورووژێنرێت. پارتى و یه‌کێتى له کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا هاوبه‌شن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر هه‌ندێک خاڵ ناکۆکیان هه‌یه، به‌ڵام به‌دانیشتن و گفتوگۆکان هه‌وڵى چارهسهرکردانى کێشهکانیانداوه. له 16ى ئۆکتۆبه‌رى 2017دا لایه‌نگرانى پارتى و به‌شێک لهکادرهکانیان، یه‌کێتى تۆمه‌تبار ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه که که‌رکوک و ده‌وروبه‌رى ته‌سلیم به‌حکومه‌تى عێراقى کرایه‌وه، لایه‌نگران و به‌شێک لهکاردرانى یه‌کێتیش له‌سه‌ر روداوى 31ى ئابى 1996 پارتى تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که رژێمى به‌عسى هێناوه‌ته هه‌ولێر. سه‌رپه‌رشتیارى مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌کێتى له که‌رکوک ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ى لاپه‌ره‌ى مێژوو هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه به«گێره‌شێوێن» ناویان ده‌بات و به‌باشى داده‌نێت مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى به‌بڕیارێک کۆتایى پێبهێنێت. غه‌فور ساڵح، سه‌رپه‌رشتیارى مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌کێتى له که‌رکوک، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئه‌م فایل هه‌ڵدانه‌وه‌یه قازانجى هیچ که‌سێک نییه‌و ته‌نها زه‌ره‌ر له میلله‌ته‌که‌مان ده‌دات... ناکرێت مه‌جالى هه‌ندێ خه‌ڵک بدرێت بۆ گێره‌شێوێنى حه‌ق وایه واز له‌و که‌لتوره بهێندرێت، پێکه‌وه ده‌ژین، زۆرێک له برینه‌کانمان سارێژ بووه و ده‌بێت به‌رنامه‌ى باش پێکه‌وه دابنێین بۆ داهاتوومان». هه‌روه‌ها وتی «ئه‌م جۆره له‌هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ره‌کانى مێژوو مه‌وزوعێک نییه خۆمانى پێوه خه‌ریک بکه‌ین، شتى گرنگ و چاره‌نوسساز هه‌یه باس بکرێت». غه‌فور ساڵح، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که مه‌کته‌بى سیاسى پارتى و یه‌کێتى ئاگادارى ئه‌م فایل هه‌ڵدانه‌وه‌یه نین «هه‌ر که‌سێک باسى لاپهڕەى ئه‌وى دیکه بکات که‌واته بێ به‌رنامه‌یه بۆ گێرەشێوێنییه، به ره‌سمى مه‌کته‌بى سیاسى ئاگادار نییه له‌م کارانه«. بەتەنها ئەم بەرپرسەی یەکیتی نیە کە داوادەکات فایلی یەکتری هەڵنەدەنەوە، بەڵکو ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى پارتى ده‌ڵێت مه‌کته‌بى سیاسى حزبه‌که‌ى ده‌توانێت رێنمایى ده‌ربکات که هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌کانى مێژوو قه‌ده‌غه بکات. ئارى هه‌رسین، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «کاتى ئه‌وه هاتووه ئه‌م کلتوره کۆتایى پێ بهێندرێت و هیچ مانایه‌کى نییه، مه‌عقول نییه تۆ له‌سه‌ره‌وه پێکه‌وه بیت و له خواره‌ش لاپه‌ره هه‌ڵبدرێته‌وه«. ئارى هه‌رسین دەشڵێت «مه‌کته‌بى سیاسى ده‌توانێت بڕیار‌و رێنمایى بۆ ده‌ربکات به‌بروسکه بێت به به‌یانێک ده‌ریبکات یا به‌نوسراوێکى ناوخۆیى که ئه‌م شێوازى ده‌ربڕینه‌ى هه‌یه هه‌ر قه‌ده‌غه‌ى بکات، له‌وه خراپتر ئه‌وه‌یه په‌یج و ئهوکانتى بێ ساحێبن ببینه چى به یه‌کتر ده‌که‌ن، ئه‌وه یه‌کێتى و پارتى و گۆڕان له یه‌ک حکومه‌تدان، ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ره‌که‌ت به نیشتمانپه‌روه‌ر نازانیت بۆ ده‌چى حکومه‌تى له‌گه‌ڵدا پێکده‌هێنیت». هه‌روه‌ها پێشیوابوو مه‌کته‌بى سیاسى پارتى به «ئیعازێک» بینێرێت بۆ هه‌موو لقه‌کان و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تییه‌کان «چونکه ئه‌وه‌ى ده‌کرێت له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌موو لۆجیکێکى سیاسییه، یه‌کێتیش به‌هه‌مان شێوه بۆ مه‌ڵبه‌ند و راگه‌یاندنى خۆى بنێرێت تا هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ره‌ى یه‌کتر کۆتایى پێ بهێندرێت». ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌رکردایه‌تى پارتى پێشیوایه میدیاى پارتى و یه‌کێتى ده‌توانن کۆببنه‌وه بۆ رێگه نه‌دان به هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ره‌کانى یه‌کتر تا رێنماییه‌کانى حزبه‌کانیان جێبه‌جێ بکه‌ن. ئارى هه‌رسین ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه له‌ڕووى کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئه‌مه‌ى ده‌کرێت خراپه‌و هاوڵاتیان متمانه‌یان به سیاسییه‌کان نامێنێت» خه‌ڵک پێمان ده‌ڵێن سه‌یر بکه‌ن چى به‌یه‌کتر ده‌که‌ن؟».
هاوڵاتى* شارەکانی کوردستان لەم چەندساڵەی دواییدا دووچاری کێشەی نەبوونی رووبەر بوونەتەوە بۆ سەوزایی بەو پێیەی زۆرینەی شوێنە دیارەکانی شارەکان کراون بە بیناو شوێنی پێویست بە سەوزایی نەماوتەوە لەناو جەرگەی شارەکاندا. فەرمانگە جیاوازەکانی سلێمانی ئاماری جیاواز بڵاودەکەنەوە سەبارەت بە رێژەی سەوزایی، هندێکیان بە لەسەدا ١٨% و هەندێکیان بە ١١% مەزەندەی دەکەن. بەبێ ئەوەی ساغی بکەنەوە کام ئامار راستترە. ئەمەش لەکاتێکدا بەکارهێنەرانی ئۆتۆمبیل لەکوردستان ساڵانە زیاد دەکەن و لە رێگەی دووکەڵی ئۆتۆمبێل و مۆلیدەو کارگەکانەوە ژینگە پیس دەبێت و سەوزایی پێویستیش نیە. هاوژین عوسمان، وته‌بێژى باخچه‌کانى سلێمانی، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتی ‹›ڕێژه‌ى ستاندارد له ١٥%یه، ئێمه به‌چه‌ند پۆینتێک له‌سه‌روو ئه‌و ڕێژهوهین، به‌ڵام بۆ ژینگه‌یه‌کى ته‌ندروست و کارپێکه‌ر پێویسته ٢٢% هه‌بێت، بۆ ده‌ستکه‌وتنى ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش پێویستمان به ( ١٠ بۆ ١٢ ) هه‌زار دۆنم سه‌وزایى تر هه‌یه«. لەگەڵ ئەوەی شوێنی پێویست بۆ باخچەکان نەماوەتەوە لەناو شارەکاندا بەڵام سەوزایی شارەکان بەنیوەی زیاتر باخچەکان پێکدێنن. بهڕێوبهرایەتى باخچه‌کانى سلێمانى له‌ساڵى ٢٠١٤ هه‌موو پرۆژهیەکیان وه‌ستێنراوه به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه، نه له‌که‌رتى تایبه‌ت یاخود پارێزگار هیچ پڕۆژه‌یه‌کیان بۆ نه‌هاتوه، له‌ئێستاشدا کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ین ئه‌و سه‌وزاییه‌ى هه‌یه له‌سلێمانى که‌م نه‌بێته‌وه و له‌ناو نه‌چێت و بیپارێزین. لەگەڵ کەمی ڕیژەی سەوزایی ژینگەی شارەکان لەبەردەم مەترسی پیسبونی بەردەوامدان بەهۆی زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان. بەپێی ئامارێک کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێمەوە بەهاری ئەمساڵ بڵاوکراوەتەوە، ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی هەرێم تائێستا بەکۆی گشتی گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 607 هەزارو 65 ئۆتۆمبێل. لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەکۆی ئەو ژمارەیە 791 هەزارو 72 ئۆتۆمبێلیان لە هەولێرەو لەسلێمانیش 533 هەزارو 979 ئۆتۆمبێل و لە دهۆکیش گەیشتووەتە 248 هەزار و 398 ئۆتۆمبێل، لەسۆران و گەرمیانیش چوار هەزار و 687 ئۆتۆمبێل تۆمار کراون، بەڵام هیچ ئامارێکی ڕاپەڕینی تێدا نییە. هەر بەپێی ئامارەی هاتوچۆی هەرێم، لەکۆی گشتیی ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەرێم، 879 هەزارو 647یان تایبەتن و 94 هەزارو 252 ئۆتۆمبێلیشیان کرێن، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش ژمارەکەی گەیشتووەتە 385 هەزارو 889 ئۆتۆمبێل. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە ئامارەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، 146 هەزارو 157 ئۆتۆمبێلی کاتی و کارتی زانیاری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی ئۆتۆمبێلە میرییەکان (حکومی) 28 هەزارو 929 ئۆتۆمبێلە. ئەمانە لەشەوو ڕۆژێکدا نزیکەی حەوت ملیۆن لیتر بەنزین دەسووتێنن. توانا که‌مال، سه‌رۆکى شاره‌وانى سلێمانی، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتی ‹›پلانى پڕۆژه‌و ژینگه هه‌رچییه‌کى له‌گه‌ڵ بکه‌ى به‌پاره ده‌کرێ، ئێمه لامان ڕوون نیه ئه‌م پلانى ٤ ساڵییه له چ سنورێکدا دابنێین ده‌بێت لهبهرچاودابێت ئه‌گه‌ر به‌دڵى خۆمان بێت حه‌زده‌که‌ین به‌باشترین شێوه بیکه‌ین و چه‌ندى تێبچێت کێشه‌مان نییه«. هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا له‌سه‌ر بڕه پاره‌یه‌کى که‌م و به‌هاوکارى ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى خۆڵ و خاشاک کۆده‌که‌نه‌وه دوو سێ هه‌نگاوى باشمان ناوه. یه‌کێکیان ئه‌و خۆڵ و خاشاکانهى چه‌ند ساڵه ده‌چووه ئاوى تانجه‌رۆوه جیامان کردۆته‌وه و گردێکمان دروستکردووه به‌به‌رزى ٥ بۆ ٦ مه‌تر خۆڵ و خاشاکهکهى له‌وێ کۆده‌که‌ینه‌وه. توانا که‌مال، وتیشى «به‌رنامه‌یه‌کمان هه‌یه که دیواره ڕاگره‌که به‌رزتر بکه‌ینه‌وه تا خاشاکەکە نه‌چێته ناو ئاوه‌که‌وه هه‌روه‌ها له‌پایزدا که ئاو که‌مده‌بێته‌وه ئاوه‌که لاده‌ده‌ین و پاکى ده‌که‌ینه‌وه له‌پیس و پۆخڵیهکهى و چاڵى بۆ هه‌ڵده‌که‌نین و دایده‌پۆشین و شوێنمان حازر کردووه بۆ ئه‌مساڵ و نیوه‌ى کهماومانه بهشێوهیەکى عیلمى و ته‌کنیکى خۆڵه‌که ده‌که‌ینه چاڵه‌وه دایده‌پۆشین هه‌تاوه‌کو مه‌وزوعى ڕیسایکلینهکه ته‌واوده‌بێت و ده‌که‌وێته ئیش که ساڵ و نیوێکى ماوه«. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه «له‌ڕێژه‌ى سهوزایدا، ئه‌گه‌ر پاره هه‌بێ به‌رنامه‌مان هه‌یه که ئاوه‌ڕۆى سلێمانى پاکبکه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ ئاوى تانجه‌رۆ بیده‌ین له‌یه‌ک و زیاتر پرۆژه‌ى سه‌وزایى پێبکه‌ین و باخچه‌کان ئاویان بده‌ین به‌ئاوى پاک ڕێژه‌ى سه‌وزایى زیادبکه‌ین له‌سلێمانیدا کهڕێژهکهى له ١٢% بۆ ١٥%دایه، به‌ڵام هەوڵئهدهین زیاترى بکه‌ین به‌هۆى پاککردنه‌وه‌ى ئاوه‌ڕۆى سلێمانى و تانجه‌رۆوه تاسهوزایى سلێمانى به‌رزبکه‌ینه‌وه بۆ ڕێژه‌یه‌کى دڵخۆشکه‌ر». به‌پێى ئامارى وه‌زارتى کشتوکاڵ ڕێژه‌ى سه‌وزایى له‌سلێمانى له (١١% بۆ ١٢%) تێپه‌ڕ ناکات. سوبحان حسێن، وته‌بێژى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانی، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتی «سه‌بارەت به پیسبوونى ژینگه‌ى سلێمانى به‌هۆى دوکه‌ڵ و پیسى کارگه‌کانى بازیان و تانجه‌ڕۆوه ئه‌م پیسیه دروست ئه‌بیت سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبیل یه‌کێکه له‌هۆکاره‌کان، ئێمه لیژنه‌مان هه‌یه کهئهچنه ئه‌و کارگانه به‌مه‌به‌ستى چاودێریکردنى کاره‌کانیان». * میران فازڵ- دانا حه‌مه سدیق- توانا محه‌مه‌د، خوێندکارانى زانکۆى پۆلۆتهکنیکى سلێمانى- به‌شى راگه‌یاندن ئاماده‌یان کردووه
شاناز حه‌سه‌ن- ئارا ئیبراهیم بڕیار ئاسۆ ئه‌و منداڵه چوار ساڵانه‌ى دواى شه‌هیدبوونى باوکی لەکوڵەجۆی گەرمیان بەدەستی چەکدارانی داعش کۆتایی مانگی رابردوو، بارى ته‌ندروستى تێکچوو دواتر له‌نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستدا، پێش گه‌یاندنى به نه‌خۆشخانه دڵى وه‌ستابوو، به‌درێژایی مانه‌وه‌شى له‌نه‌خۆشخانه مێشکى مردبوو. ئێواره‌ى یه‌کشه‌ممه بڕیار کوڕى شەهید ئاسۆ جەلال کە تەندروستى تێکچوو بوو، دواى سێ رۆژ مانەوەى لەنەخۆشخانە گیانى لەدەستدا. پزیشکەکان دەڵێن، دواى بیستنى هەواڵى شەهیدبوونى باوکى، بڕیار بەڕێژەیەکى زۆر شەکرەى بەرزبووەتەوەو بەو هۆیەوە دۆخى تەندروستى رووى لەخراپى کردووە. پزیشکەکان بەدرێژایی سێ رۆژ سەرقاڵى رزگارکردنى ژیانى ئەو منداڵە بوونک کە لەهێرشەکەى داعش له‌سنورى جەلەولا لە 30ى مانگى رابردوودا باوکى لەدەستدا، بەڵام دواجار چاوەکانى لێکنا. ئاسۆ جه‌لال مه‌سۆیى باوکى بڕیار، لێپرسراوى به‌شى ئۆپه‌راسیۆنى گه‌رمیان بوو، له‌کاتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرشه کتوپڕه‌که‌ى داعش بۆ سه‌ر ناحیه‌ى کۆکس (کوڵەجۆ)ى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه و کارمه‌ندێکى ئاسایش‌دا شه‌هیدبوو. به‌وته‌ى که‌سه نزیکه‌کانى، بڕیار هه‌ر له‌گه‌ڵ شه‌هیدبونى باوکى، به‌هۆى ئه‌و خۆشه‌ویستیى و هۆگرییهى بۆ باوکى هه‌یبووه، ڕۆژ به‌ڕۆژ لاوازتر بووه و نانى نه‌خواردووه، نه وه‌ک ڕۆژانى تر یاریکردووه، ئه‌وه‌ش دۆخى ته‌ندروستى رووبه‌ڕووى خراپى کردووه‌ته‌وه، تا دواجار گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه. سعود سه‌نگاوى پورزاى شه‌هید ئاسۆ به هاوڵاتى وت «بڕیار پێشتر منداڵێکى زۆر به‌جوڵه بووه و به‌رده‌وام پێده‌که‌نى و ده‌جوڵا، زۆر هۆگرى باوکى بوو ته‌نانه‌ت به‌ده‌ستى باوکیشى نانى ده‌خوارد، بڕیار هیچ نه‌خۆشیه‌کى نه‌بووه، ته‌نیا خه‌فه‌تى باوکى واى لێکرد و هیچى تر». هەروەها وتیشی «هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژى شه‌هیدبوونى باوکییه‌وه بڕیار ورده ورده لاواز بووه‌و ته‌ندروستى به‌ره‌و ناجێگیرى ڕۆیشتووه، چه‌ندینجار که‌سوکاره‌که‌ى بردویانه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام پزیشکه‌کان دڵنیایان کردونه‌ته‌وه که هیچى نییه‌و ته‌نیا له‌ڕوى ده‌رونییه‌وه ڕوخاوه و شه‌هیدبوونى باوکى کاریگه‌ریى هه‌بووه له‌سه‌رى». سعود وتى «بڕیار به‌رده‌وام ده‌گریا و نان و ئاوى نه‌ده‌خوارد، تکامان لێده‌کرد له‌گه‌ڵمان بێت بۆ پارک و بۆ یارى و بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى که پێشتر حه‌زى لێبووه وتویهتى له‌گه‌ڵ باوکم نه‌بێت بۆ هیچ شوێنێک ناچم». به‌ره‌به‌یانى 23ى ئاب کاتێک بڕیار له‌خه‌ودا بووه، دایکى ده‌یبنێت که کهف به ده‌میدا هاتووه‌ته خواره‌وه، بۆیه به‌په‌له که‌سوکاره‌که‌ى ئاگادارده‌کاته‌وه و ده‌یگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه. «دایکى به‌گریان په‌یوه‌ندى پێوه کردین و وتویهتى فریام که‌ون بڕیاریشم له‌ده‌ستدا، وتى له‌ناو جێگه‌که‌دا که سه‌یرم کرد بینیم کهف به ده‌میدا هاتۆته خواره‌وه«. بڕیار یه‌که‌مجار ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شۆڕش کرا له شارى سلێمانى و دواتر گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى شار، پاش پشکنین پزیشکه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت که شه‌کره‌ى زۆر به‌رزبوه‌ته‌وه. سعود وتى «پزیشکه‌کان وتیان شه‌کره‌ى زۆر به‌رزبۆته‌وه و په‌ستانى خوێنى زۆر زۆر نزمه و دوو کاتژمێر بوه دڵى وه‌ستاوه هه‌ر له‌یه‌که‌م کاتژمێره‌وه له‌نه‌خۆشخانه‌ى شار جیهازى له‌سه‌ر بووه«. «پزیشکه‌کان پێیان وتووه دوو ڕۆژه کاردانه‌وه‌ى مێشکى وه‌ستاوه، شه‌کره‌ى ده‌گه‌یشته 600و 700و هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو توشى جه‌ڵته‌ى کرد و مێشکى وه‌ستا». به‌درێژایی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ى بڕیار له‌نه‌خۆشخانه مایه‌وه، چه‌ند پزیشکێک سه‌رپه‌رشتى چاره‌سه‌رکردنى بڕیاریان ده‌کرد، پێش ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى یه‌کشه‌ممه بۆ دواجار چاوه‌کانى لێک بنێت. یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى، له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتى «بڕیار به بێهۆشى هێنراوه‌ته نه‌خۆشخانه و دڵى وه‌ستاوه، به‌جیهاز ڕامان گرتووه‌و شه‌کره‌که‌ى ئه‌وه‌نده به‌رزبووه که جیهازه‌که نه‌یخوێندووه‌ته‌وه«. وتیشى»له‌به‌رئه‌وه‌ى کههێناویانه بێهۆش بووه و دڵى وه‌ستاوه و دڵى هێنراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ناسه‌ى نه‌بووه بۆیه براوه‌ته چاودێرى ورد». ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا به‌هۆى دڵ وهستانهکهوه مێشکى توشى مردن بووه‌و ئه‌و ماوه‌یه‌ى له‌نه‌خۆشخانه بووه شه‌کره‌که‌ى کۆنتڕۆڵ کراوه، به‌ڵام مێشکى نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه، بۆیه له‌ماوه‌ى ئه‌و سێ ڕۆژه که له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى مێشکى وەستاوه، مردووه. «بێ هۆشیهکهى به‌هۆى به‌رزى ڕێژه‌ى شه‌کره‌که‌وه بووه، ئه‌مه یه‌که‌م جار نیه حاڵه‌تى وا هه‌بێت و له منداڵدا قورستره وه‌ک له‌که‌سى گه‌وره«، یاد نه‌قشبه‌ندى وایوت. گیانله‌ده‌ستدانى بڕیار ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى له‌هه‌رێمى کوردستان لێکه‌وته‌وه، خه‌ڵکێکى زۆر له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هاوسۆزیان بۆ که‌سوکاره‌که‌ى ده‌ربڕی. دواى گیانله‌ده‌ستدانى، بڕیار له‌ته‌نیشتى باوکى له گۆڕستانى سه‌یوان به‌خاکسپێردرا. که‌سوکاره‌که‌ى ته‌رمه‌که‌یان نه‌برده پزیشکى دادوه‌رى. یاد نه‌قشبه‌ندى باسى له‌وه‌شکرد که بڕیار هه‌موو پشکنینێکى بۆکراوه و له‌سه‌ر داواى خێزانه‌که‌ى نه‌نێردراوه بۆ پزیشکى دادوه‌رى و ڕاسته‌وخۆ بردویانه‌ته‌وه. به‌رزان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى پزیشکى دادوه‌رى سلێمانى، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى »ته‌رمى بڕیار نه‌هاتۆته لاى ئێمه، چونکه به مردنێکى خودایى مردووه«. وتیشى «ئه‌و حاڵه‌تانه گیانله‌ده‌ستدانه‌که‌ى پێویستى به لێکۆڵینه‌وه نه‌بوه، ته‌نیا ئه‌و حاڵه‌تانه دێنه پزیشکى دادوه‌رى کهپێویستى به لێکۆڵینه‌وه هه‌بێت».
شاناز حەسەن هێزەکانی عێراق بە هاوکاری فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ئەم هەفتەیە دەستیانکرد بە قۆناغی چوارەمی «ویستی سەرکەوتن»، بۆ پاککردنەوەی ناوچە جیاوازەکانی عێراق لە رێکخراوی داعش، بەڵام کورد بەشداری ئەو هەڵمەتانە ناکات و دەشڵێت ئۆراسیۆنەکە نەبۆتە هۆی کەمبوونەوەی جموجوڵەکانی داعش. هێزەکانی عێراق یەکەم هەنگاوی هەڵمەتەکەیان لە 7ی تەمموز دەستپێکرد، قۆناغەکانی پێشتری هەڵمەتەکەش سەرنجیان لەسەر پاکردنەوەی ناوچە بەرفراوانەکانی دەوروبەری پارێزگاکانی بەغدا، ئەنبار، دیالە، نەینەوا و سەڵاحەدین بوو لە پاشماوەکانی داعش. سەرەتای ئەم مانگەش حکومەتی عێراق تاک لایەنە قۆناغی سێیەمی هەڵمەتی «ویستی سەرکەوتن»ی دەستپێکرد لە خانەقین و جەلەولا بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە بەشداریی ئەو هەڵمەتەیان نەکرد و تاکلایەنە لە ناوچەی کوڵەجۆ لە باشووری کەلار سەنگەرەکانی خۆیان توندوتۆڵ کرد، بۆ ڕێگری‌کردن لە دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ ناوچەکە دوای ئەوەی ٢٧ی تەمموز هێرشیان کردە سەر ناوچەکەو چوا پیشمەرگەو کارمەندی ئاسایشیان شەهید کرد. هەڵمەتی چوارەمی ویستی سەرکەوتن شەممە (24 ئاب) دەستیپێکرد بە سەرپەرشتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق کە چردەبێتەوە لە سەر پاککردنەوەی بیابانی ئەنبار لە پاشماوەکانی رێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» ناسراو بە داعش. بەڵام بەرپرسانی کورد دەڵێن ئەو ئۆپراسیۆنانە داعشیان لە چالاکی نەخستوە. سمکۆ عه‌لى، به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشى گوڵه‌جۆ، بە هاوڵاتى وت «ئێمە لەو ئۆپراسیۆنانەدا به‌شدارى ناکه‌ین، چونکه هیچ سه‌رکه‌وتنێکى تێدا نیه و بگره له‌و کاته‌وه داعش زیاتر بووه نه‌ک که‌متر و عهمهلیهکانى داعش شه‌وانه زۆر زیاتر بوه و ئیشى خۆیان ده‌که‌ن». وتیشى» له سنوره‌که‌ى ئێمه‌دا ته‌واو له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه و ئاماده‌باشى زۆر زیاترمان کردووه و بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێک خۆمان ئاماده کردووه«. هێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایش سەرەتای ئەم مانگە بەجیا ئۆپراسیۆنی تایبەتیان لەناوچەکە ئەنجامدا بۆ راوەدونانی چەکدارانی داعش، کە هاوکات بوو لەگەڵ ئۆپراسیۆنی «ویستی سەرکەوتن»ی حکومەتی عێراق، بەڵام هیچ پەیوەندەیەکیان بەو ئۆپراسیۆنەوە نیە. سمکۆ عەلی بەرپرسی ئاسایشی کوڵەجۆ لەباشووری قەزای کەلار وتی «ژمارەی چەکدارانی داعش بەم دواییانە لەناوچەکە زیادیان کردوە». ئاماژەی بەوەشکرد کە پلانی «باش»یان هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ناوچه‌که. ئەوەش دوای ئەوە هات شه‌وى چوارشه‌ممه‌ى 31ى 7ى 2019، چه‌کدارانى داعش له‌سنورى کوڵه‌جۆ کە ١٧ کیلۆمەتر دەکەوێتە خوارووی قەزای کەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، هێرشیان کرده‌سه‌ر باره‌گاى ئاسایش و شه‌ڕو پێکدادان له‌نێوانیاندا ڕویدا، چوار شه‌هید و هه‌شت بریندارى لێکه‌وته‌وه، کە دوان لە شەهیدەکان ئاسایش و دوانی تریشیان دژە تیرۆر بوون. سمکۆ عه‌لى وتى «ئه‌مه پێویسته حساباتى بۆبکرێت، چونکه ئه‌م ناوچە جێناکۆکانه هێرشى زیاترى له‌سه‌ره‌و ڕێوشوێنى زیاترمان گرتۆته‌به‌رو ڕێگاکان ده‌گرین و پێشتر هه‌ر گرتومانه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌م ته‌شکیل نه‌کردنى حکومه‌ته‌وه، که‌متر بووه و پێویسته له‌مه‌ودوا زیاتر چالاکى بکه‌ینه‌وه«. ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا داعش له‌و ناوچانه‌دا ژماره‌یان زۆر زیادى کردووه و باره‌گاى زۆر زیاتریان کردۆته‌وه، نزیکیشن که ده‌توانن به کاتژمێرێک بێنه ناوه‌وە (دەروازەی گەرمیان). پلانەکانی پیشمەرگەو ئاسایش هیچ پەیوەندی بەو پلانانەوە نیە کەحکومەتی عێراق دایناوە بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە ناوچەکە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان هەردولادا بەتایبەتی دوای ریفراندۆم و روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە دوو ساڵی رابردوودا. لە ئێستادا هیزە عێراقیەکان بە هاوبەشی سەرۆک هۆزەکان بە تەنها کێو‌ماڵی ئەو ناوچانە دەکەن کە پاشماوەکانی داعشیان لێیە، تەنانەت ئەو ناوچانەش کە ناوچەی کوردی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر لە دەستی کوردا بوون، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی دیالەو سەلاحەدین و کەرکوک و نەینەوا. قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی ویستی سەرکەوتن کە پیش جەژن ناوچەکانی دیالەو نەینەوای گرتەوە، عەمید تەحسین خەفاجی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری وتی یەکەکان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە و نەینەوا و هێزەکانی پۆلیسی خۆجێی و خێڵەکانی ناوچەکە بەشدارییان کردوە لە ئۆپەراسیۆنەکە. وتیشی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکە خاکێکی ئاڵۆزەو زنجیرە چیای تێدایە «لەنێویاندا زنجیرە چیای عەتشانە و ناوچەکانی بادوش و شێخ ئیبراهیم لەنەینەوا». هەروەها وتی زنجیرە چیای حەمرینیشی گرتەوە و گوندە دابڕێندراوەکانی بەشەکانی باکوری قەزای جەلەولا و میقدادیە و خانەقین لە دیالە گرتۆتەوە. سمکۆ عه‌لى وتى کە ئەو ئۆپراسیۆنانە جموجوڵی داعاشیان نەوەستاندوە. وتیشی «داعشه‌کانى سنورى حه‌مرین به‌ئاسانى دێنه شێخ باوه‌و دێنه مه‌نده‌لى و نه‌فتخانه و حه‌مرین و باره‌گاى سه‌ره‌کییان لهحهمرینه و له‌نێوان مه‌نده‌لى و خانهقیندان». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئەوان پەیوەندیان نیە بەو ئۆپراسیۆنانەوەو هێزیان زیادکردووه‌و پلانى باشتریان هه‌یه بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ناوچه‌که. یەکەمین دوو قۆناغی ئۆپەراسیۆنەکە، چڕکرایەوە لەسەر پاککردنەوەی بیابانی خۆرئاوای ئەنبار و ناوچەکانی باکوری بەغدا بوو لە داعش. عەمید تەحسین خەفاجی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری وتی «قۆناغی ئێستا پەیامێکی ئاشکرایە بۆ تیرۆریستان ناوەستین لە بەدواکەوتنتان. سوورین لەسه‌ر پاککردنەوەی عێراق لەخەوشی ئێوە، گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئاسایش و ئاشتی لە تەواوی بەشەکانی وڵات‌دا.» ئەگەرچی پاشماوەکانی داعش لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانەوە دوورن، بەڵام ٣١ی تەمموز بۆ یەکەمجاربوو هێرشیان کردەسەر ناحیەیەکی سەر بە ئیدارەی گەرمیان لەسنووری هەرێمی کوردستان. سمکۆ عه‌لى بەرپرسی ئاسایشی کوڵەجۆ ئاماژەی بەوەکرد کە داعشه‌کانى سنورى حه‌مرین به‌ئاسانى دەگەنە شێخ باوه لە نیوان کەلارو جەلەولا، هەروەها «بەئاسانی دێنه مه‌نده‌لى و نه‌فتخانه و حه‌مرین و باره‌گاى سه‌ره‌کییان لهحهمرینه و له‌نێوان مه‌نده‌لى و خانهقیندان». هەروەها وتی ژمارەی داعش و جموجۆلەکانیان لەو ناوچانە زیادی کردوە، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگەش هێزیان زیادکردووه، وتیشی «پلانى باشترمان هه‌یه بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ناوچه‌که». لە ئێستاشدا قۆناغی چوارەم بەڕێووەدەچیت و تێیدا فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتیوانیی ئاسمانی دابیندەکەن. لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگریدا کە یەکشەممە بڵاوکرایەوە، جێگری فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا، فەریق ئەمیر رەشید یارەڵا وتی قۆناغی چوارەمی هەڵمەتەکە «بەگوێره‌ی پلان و هەوڵە هەواڵگرییەکان بەڕێوەدەچێت». بەیاننامەکە رایگه‌یاند که سەره‌کوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی و وەزیری بەرگری نەجاح شەمەری و وەزیری ناوخۆ یاسین یاسری یەکشەممە گەیشتنە ئەنبار بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرکردە ئەمنی و سەربازییەکانی پارێزگاکە. ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد که گەڕان لە ژمارەیەک ناوچەی بیابانه‌که‌دا ئەنجامدراوە. ئەو ناوچانەش بریتین لە مهرقاب خه‌باز، قەسر عامج، مودههم، ئوم ئەلوەز، وادی حوران، کوشهیتی، ئوم ئەلکەسر، عەکلە ئەلبو شیهاب، غابهت ئەلمەناخ، شوعەیب زایع، غابەت ئەلسلوم، وادی مودەیسیس و حەلکوم. بەیاننامەی وەزارەتەکە رایگه‌یاند که چوار ئەندامی داعش لەکاتی ئەنجامدانی هەڵمەتەکەدا کوژران، دووانیان لە هێرشی ئاسمانیی هاوپەیماناندا کوژران کە کرانە سەر حەشارگە و ئه‌مبارێکی خۆراک لە رۆژئاوای ناوچەی سەلیجە. بەیاننامەکە راشیگه‌یاند که چوار ئەندامی داعش و دوو تۆمەتباریش دەستگیرکران، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که 15 شوێن وێرانکران کە له‌لایه‌ن ئەندامانی داعشه‌وه بەکارده‌هێنران، لەگەڵ هەشت تەقەمەنیی دەستکرد لەناوبران.
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن هونه‌رمه‌ندى میوزیسیان زۆزک قه‌ره‌داغی رایده‌گه‌ینێت له‌گه‌ڵ تیپى مۆسیقاى سلێمانى کۆنسێرتێکیان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ مانگى 10ى ئه‌مساڵ که تێیدا هونه‌رمه‌ندو مۆزیکزانه کۆن و نوێیه‌کان کۆده‌که‌نه‌وه. زۆزک قه‌ره‌داغی ماوه‌یه‌که سه‌رقاڵى نوسینه‌وه‌ى نۆته‌ى گۆرانیه کوردیهکانهو به‌رهه‌مێکى نوێشی له‌م بارەیه‌وه به‌دیارى دراوه‌ته کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکا له هه‌ولێر، له‌چاوپێکه‌وتنێکى رۆژنامه‌ى هاوڵاتیدا باس له‌وه ده‌کات دواى نوسینه‌وه‌ى نۆته‌ى گۆرانى چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکى سلێمانى، سه‌رقاڵى نوسینه‌وه‌ى 30 گۆرانى هونه‌رمه‌ندێکى کۆنى شارى هه‌ولێره. له‌به‌شێکى تری چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا باسی کلیپکردنى به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت "پاره‌یه‌کى زۆرى تێده‌چێت، که‌سێکى بههرهمهندو که‌سێکى چالاک ناکرێت به‌رده‌وام له ده‌رگا بدات تا به‌رهه‌مێکى بۆ بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و هاوکارى بن". هاوڵاتى:چۆن چویته بوارى هونه‌ره‌وه؟ حه‌زت بۆ موزیک که‌ى په‌یدا بوو؟ زۆزک قه‌ره‌داغى: سه‌ره‌تا به هونه‌رى شێوهکاى دهستمپێکردو دواى ئه‌وه له قوتابخانه‌وه چومه بوارى موزیکهوهو حه‌زو توانام بۆ هونه‌ره‌کان هه‌بوو، په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌کانم ته‌واوکردو به‌کالۆریۆسم به‌ده‌ستهێناو ده‌ساڵ زیاتره سه‌رقاڵى موزیک دانان و وه‌ک ژه‌نین، نوسینه‌وه‌ى نۆته‌کان و سهرپهرشتیاریهتى کایه‌ى موزیک ده‌که‌م. هاوڵاتى: ماوه‌یه‌که میوزیکى گۆرانیه کۆنه‌کان ده‌نوسیته‌وه، ئه‌مه کارى شه‌خسى خۆته؟ ئه‌و گۆرانیانه چین دهیاننوسیتهوه؟ کامه هه‌ڵده‌بژێریت؟ زۆزک قه‌ره‌داغى: نوسینه‌وه‌ى نۆته‌ى گۆرانى کۆن جگه له‌وه‌ى چێژێکى تایبه‌تى ده‌به‌خشێت به موزیک دانه‌ره‌که و ئه‌رشیف کردنیشیان پێویسته، هه‌ندێکى داوام لێده‌کرێت و پیش‌تر به کۆمه‌ڵێک گۆرانى فۆلکلۆرى ئه‌زمونم کرد‌و دواتر کتێبێکم چاپ کرد، له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانى حه‌سه‌ن زیره‌ک نزیکه‌ى 70 گۆرانیم شیکرده‌وه‌و نوسی، له‌و کاته‌وه زۆرکه‌س رویان له‌من کردووه‌و بۆ نوسینه‌وه‌یان به‌رهه‌مه‌کان و یه‌کێک له‌وانه‌ى به‌هجه‌ت یه‌حیا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هاوڕێ سێ ساڵ پێش ئێستا موزیکى گۆرانیه‌کانیم نوسییه‌وه و چاپ کرا. ئێستاش سه‌رقاڵى نوسینه‌وه‌ى 30 گۆرانى هونه‌رمه‌ندێکى کۆنى شارى هه‌ولێرم، خوالێخۆشبوو یه‌حیا مه‌رجان، که که‌سێک بووه ڕۆڵى زۆرى بینیوه و وه‌ک پێویست بڵاونه‌بۆته‌وه به‌رهه‌مه‌کانى، بۆیه له‌لایه‌ن کوڕه‌که‌یه‌وه داوام لێکراوه بینوسمه‌وه. هاوڵاتى: له ساڵانى نه‌وه‌ده‌کاندا ژماره‌یه‌ک میوزیسیان و گۆرانیبێژى دیار هه‌بوون به‌رهه‌میان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا بێده‌نگن هۆکارى ئه‌وه چیه؟ زۆزک قه‌ره‌داغى: هۆکار زۆره هه‌ندێک له‌و گۆرانیبێژانه وه‌ک ئاره‌زوومه‌ندانه حه‌زیان کردووه دوو گۆرانیان هه‌بێت یان هاندراون گۆرانیه‌ک یان دوو گۆرانیان هه‌بێت تۆمارى بکه‌ن و بڵاوى بکه‌نه‌وه، به‌نیاز نه‌بوون به‌رده‌وام بن، هۆکارێکى تریش به‌هۆى گۆرانى تۆمارکردن و کلیپ کردنى به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان که پاره‌یه‌کى زۆرى تێده‌چێت، که‌سێکى به‌هره‌مه‌ند و که‌سێکى چالاک ناکرێت به‌رده‌وام له‌ده‌رگا بدات تا به‌رهه‌مێکى بۆ بڵاوده‌که‌نه‌وه و هاوکارى بن. پێویست بوو شوێنێکى وه‌ک وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى به‌پێی سیستمێک و بۆ مۆسیقاى بێ گۆرانى بێت، تۆماریکات و به هه‌ڵسه‌نگاندنێک بکرایه. هاوڵاتى: له‌م ڕۆژانه‌دا پله‌ى سه‌رپه‌رشتیارى هونه‌ریت پێبه‌خشرا وه‌ک پسپۆڕى مۆزیک له‌په‌روه‌رده‌ى سلێمانی، به بڕواى تۆ هونه‌ر له‌قوتابخانه‌کاندا له چ ئاستێکدایه؟ زۆزک قه‌ره‌داغى: چه‌ندین ساڵه وه‌ک مامۆستا کارم کردووه و له په‌یمانگاو له چالاکى قوتابخانه‌کان وه‌ک مامۆستا هه‌ر به‌رده‌وام بوم و دواتر بڕیار درا ئه‌وانه‌ى خزمه‌تى هونه‌رى و مامۆستاییان له‌ئاستێکى باشدایه و به‌و پێیه هه‌ڵیانبژێرن بۆ سه‌رپه‌رشتیارى هونه‌رى پسپۆرى، به‌وپێیه منیش یه‌کێک بوم له‌و که‌سانه، ئاستى وانه‌ى هونه‌ر له‌ئاستێکى لاوازدایه و کادیرى تازه نیه وه‌رگیرابێت و ژماره‌یان زۆر که‌مه و وه‌ک ده‌رسێکى لاوه‌کى سه‌یر ده‌کرێت، هونه‌ر وه‌ک وانه‌یه‌کى ئاسایى نییه که رۆژى نیو کاتژمێر به‌س بێت بۆى، بۆیه واى کردووه هه‌نگاوى باش نه‌نرێت بۆ په‌روه‌رده‌کردنى منداڵان له‌وانه‌ى هونه‌ردا. هاوڵاتى: پرۆژه‌ت چیه بۆ گرنگیدان به وانه‌ى هونه‌ر له قوتابخانه‌کاندا؟ زۆزک قه‌ره‌داغى: ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پاڵپشت بێت کارى زۆر باش ده‌کرێت، پێشتریش وه‌ک سه‌رپه‌رشت به ناونیشانى مامۆستا کارم کردووه و به‌پێى ئیمکانیه‌تى په‌روه‌رده، له رووی ماددى و ئیدارییه‌وه زۆر گرنگه و ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر ئه‌وه، ئه‌گینا کار و پرۆژه‌ى جوان هه‌یه که بکرێت. هاوڵاتى: باسى ناوه‌رۆکى ئه‌و کتێبه‌ت بکه که پارێزگارى سلێمانى دایه ده‌ستى کونسوڵى ئه‌مریکا له هه‌ولێر؟ زۆزک قه‌ره‌داغى: کتێبێکه نۆ پارچه موزیک و سیدییه، که‌سێکى هونه‌رمه‌ندو فێرخواز ده‌توانێت له‌گه‌ڵ نۆته‌کاندا سودى لێوه‌ربگرێت، که‌سێکیش شاره‌زاى میوزیک نه‌بێت ده‌توانێت گوێ له ده‌نگه‌که‌ى بگرێت، ئه‌م نۆ پارچه له‌ئاوازى ناوچه جیاوازه‌کانى کوردستانه و خۆم دروستمکردووه و پارێزگارى سلێمانى ئه‌رکى چاپکردنى گرتۆته ئه‌ستۆو خۆشى ئه‌رکى ناساندنى به‌رهه‌مه‌که ده‌گرێته ئه‌ستۆ، هه‌ر بۆیه داویه‌تى به کونسوڵى ئه‌مریکا. هاوڵاتى: به‌رهه‌مى هونه‌رمه‌نده تازه‌کان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ زۆزک قه‌ره‌داغى: ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه قورسه و ستایل زۆره، به‌ڵام شتى جوان و باش کراوه، به‌ڵام زۆر زیاتر له‌وه مه‌سره‌ف ده‌کرێت و کارى جدى زۆر زیاترى ده‌وێت و پێویسته حکومه‌ت پشتگیریت بکات. هاوڵاتى: بۆچى میوزیسیانه کۆنه‌کان و نوێیه‌کان یه‌ک ناگرن و گروپێکى به‌هێز دروستبکه‌ن و بۆشایى هونه‌رى پڕ بکه‌نه‌وه؟ زۆزک قه‌ره‌داغى: به‌هۆى نه‌بونى هاوکارى بۆ کارى جدى له‌هونه‌ردا ئه‌و ترازانه زۆر دروستبووه‌و هونه‌رى لایڤ میوزیک واى کردووه که خه‌ڵکى وابزانێت کارى جدییه و ئه‌وه له‌پێش کۆنسێرت و تۆمارکراو کارى سه‌ر شانۆ نیه و ده‌بێت کارى ته‌واوه‌تى بۆ ئه‌وانه بکرێت، ئینجا کارى لایف میوزیک هه‌بێت، یه‌کگرتن له‌کارى کۆمه‌ڵدا زۆر که‌مه، به‌ڵام ئێمه ئێستا له‌گه‌ڵ تیپى مۆسیقاى سلێمانى کۆنسێرتێکمان به‌ده‌سته‌وه‌یه ده‌یکه‌ین له‌مانگى 10دا هونه‌رمه‌ندو میوزیکزانه کۆن و نوێیه‌کانمان کۆکردۆته‌وه، ناسرى ڕه‌زازى و حه‌سه‌ن گه‌رمیانى و حه‌مید عوسمان و نیان عه‌بدوڵلا که ئه‌مه سودى ده‌بێت بۆ جیلى سه‌رده‌مه جیاوازه‌کان و چێژى ده‌بێت بۆ نه‌وه‌ى سه‌ده‌ى بیست و بیست و یه‌کیش. هاوڵاتى: چى به هۆکارى ئه‌وه ده‌زانى به‌رهه‌مى کۆن نابینرێت؟ زۆزک قه‌ره‌داغى: میدیا ده‌ورى زۆرى هه‌یه و شتى بێ پێز زۆر داده‌به‌زێنن، ئه‌رشیفى هونه‌رى زۆر که‌مه، سه‌یرى وڵاتان بکه‌یت ده‌وڵه‌تان هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانیان پارێزراون و شوێنى تایبه‌تیان هه‌یه که به‌رهه‌مێک پێش بڵاوبونه‌وه‌ى له‌و شوێنه‌دا ده‌پارێزرێت و ئه‌رشیف ده‌کرێت. هاوڵاتى:به‌رهه‌مى تازه‌ت چییه؟ زۆزک قه‌ره‌داغى: سه‌رقاڵى نوسینه‌وه‌و ڕاهینانم بۆ ئامێرى که‌مان، پیش‌تر به‌کتێب بڵاومکردۆتهوهو ده‌مه‌وێت به‌رده‌وام ئهبدێتى بکه‌مه‌وه‌و واى لێبێت له ده‌ره‌وه بڵاوى بکه‌مه‌وه، کارێکى پێداچونه‌وه بۆ کارێکى عه‌لى مه‌ردان ده‌که‌م به‌شێوه‌ى ئۆرکێسترا
ڕاپۆرتی: ئەلجەزیرە وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا چڕە دووکەڵ ئەمازۆنی خامۆش کردووە لەگەڵ ئەوەی ئاگر تەنگی بەچەند بەشێکی دارستانەکە هەڵچنیوە، ئاگرێک کە «سییەکانی هەسارەکە» و بەشێکی زەبەلاحی ژیانی خستووەتە مەترسییەوە. شەپۆلەکانی دووکەڵەکە، کە لە بۆشایی ئاسمانەوە دیارە، مەترسی نێودەوڵەتی خوڵقاندووە، بانگەوازی ڕەوینەوەی بۆ دەکرێت و پەنجەی تۆمەتەکان زۆرن بۆ سەر چی یان کێ بەرپرسیارە لە سووتانەکە. بەتایبەتی جەیر بۆلزۆنارۆ سەرۆکی بەڕازیل کەوتووەتە ژێر پشکنینی قووڵەوە بۆ ئەو بەرپرسیاریەتییەی هەیەتی لەپشکە زۆرەکەی بەڕازیل لەدارستانەکەدا. ئاگرەکان لەکوێن؟ ئاگرەکان لەسەرتاسەری چەند ویلایەتێکدان کە دەکەونە بەشی دارستانی ئەمازۆنی بەڕازیلەوە. باکوری رۆرایما بەرەو ئەمازۆناس، ئاکری، ڕۆندۆنیا، هەروەها ماتۆ گرۆسۆ دۆ سول بەخراپی کاریگەرییان بەرکەوتووە. پەیمانگەی نیشتمانی بەڕازیل بۆ توێژینەوەی بۆشایی (ئای ئێن پی ئی) بەتەنها نۆ هەزار و ٥٠٠ ئاگری نوێی لە بەڕازیلدا دیاریکردووە لە ١٥ی ئابەوە، لەکاتێکدا ئاژانسەکانی چاودێری ژینگە شوێنەواری دووکەڵیان هەست پێکردووە لە ناوچەی ئەمازۆن کە بە هەزارەها کیلۆمەتر بەدرێژایی ئەمریکای لاتین گەشتی کردووە بەرەو کەناراوەکانی زەریای ئەتڵەسی و شاری ساوپاولۆ، کە بۆ ماوەیەکی کورت ڕۆژی گەورەترین شارەکەی بەڕازیلی گۆڕی بۆ شەو لەدووشەممەی رابردوودا بەدرێژایی سێ هەزار و ٢٠٠ کیلۆمەتر. ئەمازۆناس، گەورەترین ویلایەتی بەڕازیل، لە ٩ی ئابدا حاڵەتی لەناکاوی ڕاگەیاند لەکاتێکدا ئاکری لە ١٦ی ئابەوە لەحاڵەتی ئاگادارکردنەوەی ژینگەییدایە بەهۆی ئاگرەکانەوە. بەپێی زانیارییەکانی (ئای ئێن پی ئی)، هەندێک لەوڵاتەکانی تری ناوچەی ئەمازۆن، لەوانە بۆلیڤیا و پیرۆ کە هەردووکیان سنوریان لەگەڵ بەڕزایلدایە، پروشکی گەورەی ئاگرەکەی ئەمساڵیان بەرکەوتووە. بڕی ئاگرەکە (ئای ئێن پی ئی) نزیکەی ٧٥ هەزار ئاگری تۆمارکردووە لەنێوان کانونی دووەم بۆ ئابی ئەمساڵ کە بەرزترین ڕێژەیە لەو کاتەوەی دامەزراوەکە تۆمارەکانی دەستپێکردووە لەساڵی ٢٠١٣. لەهەمانکاتدا هەتاوەکو ١٦ی ئاب، شیکردنەوەیەکی ڕێکخراوی ناسا ئەوەی خستەڕوو کە « سەرجەم چالاکی ئاگر لەسەرتاسەری ئەمازۆن نزیکبوەتەوە لە تێکڕای ئاگری ١٥ ساڵی ڕابردوو». هەروەها شیکردنەوەکەی دەزگای ناسا باس لەوەش دەکات کە «هەرچەندە چالاکی ئاگر وادەردەکەوێت لەسەروو تێکڕاوە بێت لەویلایەتەکانی ئەمازۆناس و ڕۆندۆنیا، بەڵام تائێستا لەخوار تێکڕاوەیە لەویلایەتەکانی ماتۆگرۆسۆو پارا». چی بووەتە هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکان؟ ئاگر لەم کاتەی ساڵدا لەئەمازۆن، کەوەرزێکی وشکە، حاڵەتێکی سروشتییە، بەڵام ژینگەپارێزان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان تۆماری ئاگرەکەیان داوەتەپاڵ جووتیاران و ئاژەڵ بەخێوکەران کەدارستانەکەیان سووتاندووە بۆ ڕێخۆشکردن بۆ دروستبوونی لەوەڕگا، هەروەها پەنجەی تۆمەت درێژدەکەن بۆ داربڕەکان کە دارستانەکەیان کاول کردووە بۆ کۆکردنەوەی دار، لەگەڵ ئەوەی (ئای ئێن پی ئی) ئەگەری دیاردەی سروشتی وەک هەڵگیرسێنەری ئاگرەکە بەدوور دەزانێت. ڕەخنەگران دەڵێن لاوازکردنی پێگەی ئاژانسی ژینگەی نیشتمانی (ئای بی ئێم ئەی)ی بەڕازیل، کە بەرپرسە لەبەڕێوبردنی ئەمازۆن و ڕێگەگرتن لەبڕینەوەی دارستانەکە، لەلایەن سەرۆک بۆلزۆنارۆوە و لەگەل هەوڵی زۆری سەرۆکی وڵاتەکە بۆ کردنەوەی ئەمازۆن بۆ کشتوکاڵ، ئاژەڵداری، کانسازی ئەم کارەکتەرانەی هانداوەو ژینگەیەکی ئازادی بۆیان دروستکردووە تا بەنایاسایی داری دارستانەکە ببڕنەوە. دواهەمین بەڵگەکان وادەردەکەون کە پشتگیری ئەم بۆچوونە بکەن لەگەڵ ئەوەی زانیارییە سەرەتاییەکان دەریدەخەن وشکبوون و بڕینەوەی دار لە ئەمازۆنی بەڕازیل بەشێوەیەکی خێرا‌و چاوەرواننەکراو بەرزبوەتەوە لەژێر دەسەڵاتی بۆلزۆنارۆدا. بەپێی توێژینەوەی پەیمانگەی توێژینەوەی ژینگەیی ئەمازۆن، کاولبوونی دارستانەکە بەڕێژەی زیاتر لەسەدا ٢٧٨% بەرزبوەتەوە لەمانگی تەمموزدا بەبەراورد بەهەمان مانگ لەساڵی رابردوودا. لەماوەی رابردوودا (ئای ئێن پی ئی) ئاستی بڕینەوەی داری دارستانەکەی لەسەدا ٨٨% دانا بۆ مانگی حوزەیران کە بەرزترە لەهەمان مانگ لەساڵی ٢٠١٨. کریستیان پۆیریەر، بەڕێوبەری پرۆگرامەکانی ڕێکخراوی چاودێری ئەمازۆنی ناحکومی دەڵێت، «ئەم ئامارانە بۆ هەر کەسێک دەدوێن کە لەدەسەڵاتدایەو ئەو (بۆلزۆنارۆ) چی دەکات بۆ لەقکردنی پێگەی پاراستنی ژینگەیی... بووەتە هۆکارێک بۆ کردنەوەی لێشاوی هەڵسوکەوتی نایاسایی و کاولکارانە». هاوکات حکموتەکەی بۆلزۆنارۆ چەند ڕوونکردوەیەکی خستووەتەڕوو بۆ ئاگرەکە، لەوانەش زیادبوونی وشەکەساڵی، بۆلزۆنارۆ خۆشی بانگەشەی بێ بنەمای بڵاوکردوەتەوە لەسەر ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە ئاگرەکەیان هەڵگیرساندووە لەهەوڵێکدا بۆ لەقکردنی پێگەی ئیدارەکەی دوای ئەوەی کە بودجەکانیانی بڕیوە. لەهەینی ڕابردوو بۆلزۆنارۆ وتی کە بەکارهێنانی سوپای پەسەندکردووە بۆ دامرکاندنەوەی ئاگرەکە و وەستاندنی داربڕینی نایاسایی. لەئێستادا ٤٤ هەزار سەربازی بەڕازیل ئامادەکراوە بۆ دامرکاندنەوەی ئاگرەکە کەبڕیارە بەمزوانە بجوڵینرێن، هەرچەندە بۆلزۆنارۆ کەشوهەواش لۆمە دەکات بۆ هەڵگیرسانی ئاگرەکە. بۆچی ئەمازۆن گرنگە؟ ئەمازۆن گەورەترین دارستانی خولگەییە لەجیهاندا کەزیاتر لە پێنج ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەی داگیرکردووە بەدرێژایی نۆ وڵات: بەڕازیل، بۆلیڤیا، کۆڵۆمبیا، ئیکوادۆر، گیانای فەرەنسی، گەیانا، پیرۆ، سورینەیم، ڤەنزوێلا. دارستانەکە وەک وەرگرێکی زەبەلاحی کاربۆن کاردەکات، کە بەخەمڵێنراوی زیاتر لە ڕێژەی ١٠٠ ساڵ لە کاربۆن عەمبار کردووە کە لەلایەن مرۆڤەوە بەرهەمهێنراوە، هەروەها وەک قەوارەیەکی زۆر گرنگ دەبینرێت بۆ خاوکردنەوەی خێرایی گەرمبوونی زەوی. تەنها لەمساڵدا ئاگرەکان ڕێژەیەکی زەبەلاحی دوانەئۆکسیدی کاربۆنیان دەرداوە کە یەکسانە بە ٢٢٨ مێگاتۆن، ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە لە ٢٠١٠ەوە. هەروەها بوونەتە دەردانی یەکەئۆکسیدی کاربۆن، ئەو گازەی دەردەرێت کاتێک دار دەسوتێت و توانای دەردانی ئۆکسجینی نییە. «ئەمازۆن گرنگترین ڕێکخەری ژینگەییە کە هەمانبێت، لەسەدا ٢٠%ی ئەو هەوایە دروست دەکات کەئێمە هەڵیدەمژین و لەسەدا ٢٠%ی ئاوی سازگاری سەرزەوی لەخۆدەگرێت»، پۆیریەر وا دەڵێت. بە زمانێکی سادەو ساکار، پاراستن و هێشتنەوەی دارستانەکە «گرنگییەکی هەستیار»ی هەیە بۆ ئەو هەرێمەی لەخۆی دەگرێت و بۆ سەرتاسەری جیهانیش، پۆیریەر وای وت. بەڵام تەنها لە دوایین نیو سەدەدا نزیکەی لەسەدا ٢٠%ی دارستانەکە نەماوە. زاناکان هۆشیاریان داوە کەئەگەر لەدەستدانی دار لە ئەمازۆن «خاڵێکی مەترسیدار» تێبپەڕێنێت، کە لەنێوان لەسەدا ٢٥%و لەسەدا ٤٠% بێت، ئەوا داربڕینەوەو وشکبونەوە سەری دەخوات کەئەمەش سەردەکێشێت بۆ لەناوچوونی دارستانەکە لەماوەی چەند دەیەیەکدا. پۆیریەر دەڵێت، «یەکێک لە بەردەکانی بناغەی جێگیرکەری ژینگەیی لەسەر هەسارەکەمان لەمەترسیدایە، ئاکامی ئەمە زۆر زەبەلاحە بۆ بەرگە گرتن». کێ و (چی) بە ئەمازۆن دەڵێن نیشتمان؟ ئامازۆن لانی کەم ماوەی ١١ هەزار ساڵە شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤە و نیشتمانی ٣٠ ملیۆن خەڵکە کە نزیکەی دوو لەسەر سێیان لەو شارانە دەژین کە بەهۆی بڕینەوەی دارستانەکەوە دروست بوون. لەناو ئەوانەی لە ناوچەکەدا دەژین نزیکەی ملیۆنێکیان خەڵکی ڕەسەنن کە دابەشبوون بەسەر ٤٠٠ هۆز و تیرەدا. زۆربەیان لە گوندەکان دەژین، هەرچەندە هەندێکیان کۆچ و ڕەو دەکەن. هەر هۆزێک خاوەنی زمانی و کلتوری تایبەتی خۆیەتی وهەردوو بەشەکە بەشێوەیەکی نەریتی تێکەڵن لەگەڵ ژینگەی دەوروبەریاندا. جۆناسان مازۆوەر، وتەبێژێکی رێکخراوی «سەرڤایڤاڵ ئینەترناشناڵ» دەڵێت هۆزەکان «پشت بەدارستانەکە دەبەستن بۆ هەموو شتێک و توانیویانە بۆ ماوەی هەزارەها ساڵ سەرپەرشتی و چاودێری بکەن، بەڵام زۆربەیان زەوییەکانیان بە بەرچاویانەوە دەسوتێت لەگەڵ ژیانیان، سەرچاوەی خۆراکیان، دا‌و و دەرمان، ماڵەکانیان». پۆیریەر هاوڕا بوو لەگەڵ ئەو بۆچوونەداو پێیوایە ئاگرەکان «دژی سەلامەتی و یەکگرتووی شێوازی ژیانیانە. خەڵکە رەسەنەکان لە بەرەی پێشەوەی ئەم بەرەنگاربونەوەیەدان- ئەو کارەی دەیکەن بۆ پارێزگاری کردن لەدارستانەکە زۆر گرنگە و پەیوەندییان لەگەڵ دارستانەکە تەواو بایەخدارە بۆ کلتورەکانیان». هەروەها پۆیریەر ئەوەشی خستەڕوو، «مەترسییەکە تەنها کاولبوونی ژینگەیی نییە بەڵکو جینۆسایدی کلتوریشە». لەگەڵ هەبوونی مرۆڤ لە ئەمازۆندا، دارستانەکە نشینگەی لەسەدا ١٠%ی هەموو ئەو گیاندارە کێویانە تا ئیستا دۆزراونەتەوە، واتە نزیکەی سێ ملیۆن جۆر گیاندار. بەپێی ئاماری ڕێکخراوی (سندوقی جیهانی بۆ سروشت) بەتێکڕایی هەموو سێ ڕۆژ جارێک جۆرێکی نوێی رووەک یان گیاندار دەدۆزرێتەوە لە ئەمازۆندا. کاردانەوەی جیهان چۆن بووە؟ کاردانەوەکان دەربارەی ئاگرەکان بەشێوەیەکی گشتی و گەورە خۆی دەبینێتەوە لەنیگەرانی و ئیدانەکردنی شێوازی بەڕێوبردنی ژینگەیی بۆلزۆنارۆ. ئیمانیۆل ماکرۆن و لیۆ ڤارادکار سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا لە هەینی رابردوو بەجیا رایانگەیاند کە ڤیتۆ لەسەر ڕێککەوتنێکی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانی یەکێتی ئەوروپا و باشوری ئەمریکا دەدەن ئەگەر بەڕازیل هەڵنەستێت بە پاراستنی دارستانەکە. هەروەها ماکرۆن داوای ئەوەشی کرد ئاگرەکەی ئەمازۆن ببێتە چەقی بەرنامەی کۆڕبەندی جی ٧ (گروپی ٧ وڵاتەکە) کە لەم هەفتەیەدا بەڕێوەچوو. سەرۆکی فەرەنسا ئاگرەکەی ئەمازۆنی بە «قەیرانێکی نێودەولەتی» وەسف کرد. هەمان کاردانەوە لەلایەن ئەنجێلا مێرکل، سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیاوە هەستی پێکرا کاتێک وتی ئاگرەکەی ئەمازۆن «حاڵەتێکی لەناکاوی جدییە» و دەبێت لەکارنامەی جی ٧دا هەبێت، ئەمە سەڕەڕای ئەوەی بەرازیل ئەندام نییە لە گروپی ٧ وڵاتەکە کە پێکهاتوون لە ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، کەنەدا، ئیتاڵیا، یابان، بەریتانیا. بەڵام کۆمێنتەکەی ماکرۆن بووە جێی لۆمەکردنی بۆلزۆنارۆ، کە کێشەکەی بە «کێشەیەکی ناوخۆیی» وەسف کرد و وتی پێشنیارەکەی سەرۆکی فەرەنسا «بیرێکی داگیرکاری وروژاند کە جێی نابێتەوە لە سەدەی ٢١دا». ئەم گرژی و ئاڵۆزییە دوای ئەوە دێت کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە نەرویج و ئەڵمانیا کۆمەکی ملیۆنەها دۆلاریان راگرت بۆ سندوقی ئەمازۆن بۆ پاراستنی دارستانەکە، بەتۆمەتی ئەوەی بەڕازیل رووی خۆی وەرگێڕاوە لە رووبەڕووبونەوەی وشک بوون و دار بڕینەوەی ئەمازۆن. هاوکات، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەرتاسەری جیهاندا بە هاشتاگی (#نزا بۆ ئەمازۆنیا) و (#نزا بۆ ئەمازۆن) بکەن بابەتەکەیان وروژاند و کردیانە یەکێک لە زۆرترین و سەرەکیترین باسکراوەکانی تویتەر لەسەرەتای ئەم هەفەتەیەدا. سەرەڕای ئەمانەش لە شارە گەورەکانی بەڕازیل خۆپیشاندان ئەنجامدرا لەشەممە و هەینی رابردوو کە درێژکەرەوەی ئەو خۆپیشاندانانە بوو لە پێنجشەممەی رابردوو ئەمجامدرا لە چەند شارێکی سەرتاسەری جیهان، لەوانە لەندەن. «نیگەرانی و پەستی و توڕەییە بەلێشاوەکەی خەڵک بێهاوتایەو وێنەی نەبووە - ئەوەی ئەم کارەساتە دروستی دەکات هەستێکی قووڵی نەبڕاوەی مرۆڤە کە دەریدەخات ئەمازۆن بەدڵنیاییەوە بەشێکی بنەڕەتی داهاتوومانە و هەموومان ئەرکمان لەسەرشانە بۆ پاراستنی، بەپێچەوانەی هەر قسەیەک کە بۆلزۆنارۆ بیکات». پۆیریەر وای وت. وتیشی «بەڵام نابێت بهێڵین نا‌ئومێد بین، هیچ رێگاچارەیەکی دیکە نییە، دەبێت هەڵوێستمان هەبێت - ئێمە ئەرکێکمان لەسەرشانە بەرامبەر خۆمان و نەوەی داهاتو و ئەو زیندەوەرانەشی لەسەر ئەم هەسارەیە دەژین، ئەو زیندەوەرانەی کە ئێستا ئازار دەچێژن بەهۆی دەرئەنجامی ئەم گێژاوەوە».