ڕاپۆرتی: بی بی سی وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا لەگەڵ ئەوەی ئەمازۆن هێشتا لەسووتاندایە بەڵام بەشەکانی تری جیهانیش لەگەڵیدا دەسوتێن، هەرچەندە بڕی سووتانەکان بەبەراورد بەڕابردوو کەمترن. لەئێستادا ناوچەیەکی زەبەلاحی دارستان لە روسیا، ئاسیا‌و ئەفریقا گڕیان گرتووە. بڕی ئاگرەکان لەسەرتاسەری جیهان پریشکی تووڕەیی دروستکردووە. بەڵام قەبارەی ئەم ئاگرانە بێهاوتان (پێشتر بوونیان نەبووە) یان لەساڵانی رابردوودا فراوانتر بوون؟ بەیارمەتی ئاماری مانگی دەستکرد چوار ناوچە تەماشاکراوە- بەڕازیل، سیبیریا، ئەندۆنیزیا، ئەفریقای ناوەڕاست، ئەنجامەی ئەوەیە کە هەرچەندە ئاگرەکانی ئەمساڵ زیانی بەرچاویان داوە لەژینگە، بەڵام ئاگرەکان لە رابردوودا خراپتربوون. ئەمازۆنی گڕگرتوو نزیکەی لەسەدا ٦٠% ی دارستانی ئەمازۆن لە بەڕازیلدایە. بەپێی ئاماری پەیمانگەی نیشتمانی بەڕازیل بۆ توێژینەوەی فەزایی، ژمارەی ئاگرەکانی نێوان کانونی دووەم و ئابی ٢٠١٩ دوو ئەوەندە زیادی کردووە بەبەراورد بەهەمان ماوە لەساڵی رابردوودا. لەسەرەتادا ژمارەیەکی پێوانە شکێنی ئاگر لەسەرتاسەری بەڕازیلدا بڵاوکرایەوە، بەڵام ئەم هەواڵە هاوپێچ نەبوو لەگەڵ هەموو ئەو داتا مێژووییانەی بەردەستن. هەرچەندە ئاگرەکانی ئەمساڵ تا ئێستا بەرزترینن لە نۆ ساڵی رابردوودا، بەڵام نزمترن لەزۆربەی بڕی ئاگرەکانی چەند ساڵانێک لەدەیەی رابردوودا لەنیوان ٢٠٠٢ بۆ ٢٠١٠. هەمان شێواز بەدیدەکرێت بۆ دارستانەکانی تری بەرازیل کەبەشێک نین لەدارستانی ئەمازۆن. ئەگەر سەیری وێنەکانی مانگە دەستکردەکان بکەین بۆ کۆی گشتی ئەو ناوچە دارستانیانەی سوتاون لە ئەمازۆنی بەڕازیلدا بۆ هەر ساڵێک، دووبارە ئاستی زۆر بەرزدەبینن لە سەرەتای ساڵەکانی ٢٠٠٠. لەمساڵدا، کە ئامارەکان تا کۆتایی مانگی ئابە، کۆی گشتی ئەو ناوچانەی سووتاون لەو هەشت مانگەدا ٤٥ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە. ئەم ئامارە ئاماری ساڵی ٢٠١٨ی تێپەڕاندووە، بەڵام وادیارە ناگاتە ئەو لوتکەیەی لە دەیەی رابردوودا بینراوە. ئاگر ڕووداوێکی باوە لەوەزری وشکداو دەگونجێت سروشتیانە روبدات، بەتایبەتی لەکاتی وشکەساڵیدا. بەڵام شارەزایان بڕوایانوایە زۆربەی ئەو ئاگرانەی لە بەرازیلدا هەن لەمساڵدا بەهۆی چالاکی مرۆڤەوە دروستبوون - جوتیاران، ئاژەڵداران و داربڕان ناوچەکە ساف دەکەن بۆ کشتوکاڵ و لەوەڕ، هەرچەندە ٢٠١٩ وەک ساڵانی دیکە وشک نییە. دکتۆر میشێل کەلاماندین، ژینگەزانێکی دارستانی ئەمازۆن دەڵێت «ئاگر نیشانەی کۆتایی پرۆسەی دارستان بڕینەوە (نەهێشتن)ە». «ئەو دارە زەبەلاحانەی کەزۆرجار پەیوەستیان دەکەین بە ئەمازۆنەوە دەبڕدرێن، فەرامۆش دەکرێن تا وشک دەبنەوەو پاشان ئاگر وەک ئامرازێک بەکاردەهێنرێت بۆ پاککردنەوەو ساف‌کردنی زەوییەکە تا ئامادەبکرێ بۆ لەوەڕگا، کشتوکاڵ، یان تەنانەت کانسازی نایاسایی». ئاگرەکانی سیبیریا گروپی کەمپینی ژینگەیی «گرین پیس» ئەو ئاگرانەی سیبیریای روسیای گرتوەتەوە لەمساڵدا بەیەکێک لەخراپترین رووداوەکانی ئاگر ناوزەند کردووە لەم سەدەیەدا. ڕاپۆرتە هەواڵییەکان باس لەوەدەکەن ئەو گڕو دوکەڵەی دروستبوو هەمان قەبارەی هەموو وڵاتە ئەوروپیەکانی هەبوو پێکەوە. ئاگری دارستان لەسیبیریا رووداوێکی باوە لەهاویناندا، بەڵام پلەی گەرمی پێوانە شکێن و ڕەشەبای توند بارودۆخەکەی خراپتر کردووە. بەپێی ئاماری ئاژانسی فیدڕاڵی دارستانزانی روسیا، زیاتر لە 10 ملیۆن هێکتار (١٠٠ هەزار کم چوارگۆشە) ئاگری بەرکەوتووە لەسەرەتای دەستپێکی ئەمساڵەوە، کەئەمەش بڕی گشتی ساڵی ٢٠١٨ی تێپەڕاندووە کە هەشت ملیۆن و ٦٠٠ هەزار هێکتار (٨٦ هەزار کم چوارگۆشە) بوو. ئەو ساڵە بەخراپترین ساڵ ناوزەند کرا لە سەردەمی نوێ‌دا لەلایەن میدیاکانی حکومەتی روسیاوە. بە وردبوونەوە لە ئامارەکانی ژمارەی ئاگرەکان، رووندەبێتەوە کەساڵی خراپتر هەن بەدیاریکراویش ساڵی ٢٠٠٣ کە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار ئاگری لێکەوتوەتەوەو ساڵی ٢٠١٢ کە زیاتر بووە لە ٣٥٠ هەزار ئاگر، ئەمەش زۆرترە لەئاماری ساڵی ٢٠١٨ کە نزیکی ٢٠٠ هەزار بوو، تا ئێستاش زیاترە لە ساڵی ٢٠١٩ کە ژمارەکە تا کۆتایی مانگی ئاب نزیک دەبێتەوە لە ٣٠٠ هەزار. وەرزی ئاگری ئەندۆنیزیا لەئێستادا ئەندۆنیزیا لە لوتکەی ئەو وەرزەدایە کە پێی دەوترێت وەرزی ئاگر، کە هاوپێچیشە لەگەڵ وشکترین مانگەکانی ساڵ. ئەو ناوچە دارستانیەی ئەندۆنیزیا شوێنی هەندێک لە بەربڵاوترین فرە زیندەوەرەکانی جیهانە و دێرینتیرن دارستانی خولگەیی (گەرمەسێری)یە. بەبەکارهێنانی ئامارەکانی مانگە دەستکردەکان ئەوە ئاشکرابووە کەزیاتر لە ٢٠ هەزار ئاگر لەمساڵدا کەوتوەتەوە. بەڵام بەشێوەیەکی بەرچاو ئەمە کەمترە لەو ژمارەیەی لە ٢٠١٥دا تۆمارکراوە کە ١٨٠ هەزار ئاگر بوو. بۆ ساڵی ٢٠٠٦ ژمارەکە ١٦٠ هەزارەو ٢٠٠٢ش ١٢٠ هەزار. لە ئەندۆنیزیا زۆرجار ئاگر لە قەوزاوەکان بەردەدرێ لەلایەن کۆمپانیاکان و کۆمەڵێکی کەمی جاوتیاران بۆ پاککردنەوەی زەوییەکەی بۆ ڕۆنی خورما، تۆوی میوەو دروستکردنی کاغەز. هەندێکجار ئەم سوتانانە بڵاودەبنەوە بۆ ئەو ناوچانەی قەدەغەیە بسوتێنرێن. ئەفریقای نیمچە بیابان مانگە دەستکردەکانی ناسا هەزارەها ئاگریان بەدیکردووە لەئەنگۆلا، زامبیا، کۆنگۆ، بەڵام ئەمانە نەگەشتوون بەئاستە تۆمارکراوە بەرزترینەکان. «پێموانییە هیچ بەڵگەیەک هەبێت کە ئەو ئاگرانەی ئێستا هەن لە ئەفریقادا خراپتربن لەوانەی لەم ساڵانەی دواییدا بینیومانە»، دێنس مەکلین، لە لقی راگەیاندنی «کەمکردنەوەی مەترسی کارەساتەکان لە نەتەوەیەکگرتووەکان» بە بی بی سی وت. بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەلایەن ڕێکخراوی چاودێری دارستانی جیهانییەوە شیکراونەتەوە، ژمارەی ئاگرەکانی کۆنگۆ و زامبیا کەمێک لەسەروو تێکڕاوەن لەم وەرزەدا، بەڵام ساڵانی پێشوو بەرزتر بوون. ئاماری ساڵی ٢٠١٩ لە کانونی دووەمەوە بۆ ئاب دەریدەخات کە بڕی ئاگرەکان لەکۆنگۆ ٣٥٠ هەزارە، بەڵام ساڵی ٢٠١٥ ئەو بڕە گەشتوەتە ٤٥٠ هەزار و ساڵی ٢٠١٣ش ژمارەکە ٤٠٠ هەزارە. هەرچەندە لەئەنگۆلا راپۆرتە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن ژمارەی ئاگرەکانی ئەمساڵ نزیکن لەئاستی تۆمارە بەرزترینەکان. هەندێک لایەن بەراوردی دۆخەکە دەکەن بەدۆخی ئەمازۆن، بەڵام ئاگرەکانی نیمچە بیابانی ئەفریقا جیاوازن. بۆ نمونە کۆنگۆ وەردەگرین - زۆربەی ئاگرەکان لەناوچە جێنیشینەکانی باشوری وڵاتەکە، دارستانە وشکترەکان، ناوچە بیابانییەکان کەوتوونەتەوە و تائێستا هیچ ئاگرێک نییە لە دارستانە باراناوییە خولگەییەکان. شارەزایان دەڵێن کە زەحمەتە بزانیت هۆکاری ئەم ئاگرانە چییە کە وەرزین. زۆربەی ئاگرەکان لە دارستانی کەم چڕ‌و ئەو بیابانانەی کۆمەڵگەی جوتیارانی هەژاری تیدا دەژی هەڵگیرساون. «ئاگر ئامرازێکی گرنگی بەڕێوبردنەو بەکاردەهێنرێت بۆ پاککردنەوەی زەوی تا دانەوێڵەی تێدا بچێنرێت»، لۆرن ویلیامز پسپۆڕ لەدارستانەکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقا لەپەیمانەگەی «سەرچاوەکانی جیهان» وا دەڵێت.
ئارا ئیبراهیم سهزاى تهمهلى، هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان ئاماژه به‌وه ده‌دات که گه‌لى کورد له‌باکور گرێدراوه به‌دۆزى کورد له‌هه‌موو پارچه‌کانى دیکه‌ى کوردستان و ده‌شڵێت: ده‌مانه‌وێت پڕۆژه‌ى ستراتیژى ئۆجه‌لان بۆ پڕۆسه‌ى ئاشتى جێبه‌جێ بکه‌ین». ئێواره‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه 9ى ئه‌یلولى 2019 سهزاى تهمهلى، هاوسه‌رۆکى دیموکراتى گه‌لان له هۆتێل شارى جوان له‌سلێمانى له‌گه‌ڵ سه‌رنوسه‌رو به‌رپرسانى یه‌که‌مى ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانى هه‌رێم و به‌شێک له‌رۆشنبیران کۆبووه‌وه. له‌و گفتوگۆ کراوه‌یه‌دا کهپرسیارى ده‌رباره‌ى پڕۆسه‌ى ئاشتى و سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌رێمى کوردستان و دۆخى سیاسى تورکیا‌و باکورى کوردستان ئاراسته کراوه وه‌ڵامى دایه‌وه. سهزاى تهمهلى له‌و گفتوگۆیه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد کهسیاسهتهکانى ئه‌که‌په به‌سه‌رۆکایه‌تى ئه‌ردۆغان سیاسه‌تى له‌ناوبردنى گه‌لى کورده‌و له رێگه‌ى دورخستنه‌وه‌ى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کان سه‌لماندى که دیموکراسیه‌ت له‌تورکیادا نییه که به‌ده‌نگى هاوڵاتیان ئه‌و پۆستانه نوێنه‌رانى هەدهپه به‌ده‌ستیان هێناوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد هاوپه‌یمانێتى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئه‌که‌په) و مه‌هه‌په به‌سه‌رۆکایه‌تى ده‌وڵه‌ت باغچهلى بۆ له‌ناوبردنى دیموکراسى بووه و دژه کورد‌و دیموکراسین، به‌ڵام هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ دیموکراسیهتدایهو ده‌یه‌وێت پڕۆژه‌ى ستراتیژى ئۆجه‌لان بۆ پڕۆسه‌ى ئاشتى جێبه‌جێ بکات، به‌ڵام ئه‌که‌په پرۆسه‌ى ئاشتى ناوێت. هاوکات ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ئه‌که‌په له‌ڕێگه‌ى چه‌ند دایکێکه‌وه که هێناویانه‌ته به‌رده‌م باره‌گاى هه‌ده‌په کهداواى کوڕه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه که‌ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندى بهپارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په)وه نییه. هاوسه‌رۆکى دیموکراتى گه‌لان باسى لهپشتیوانیهکانى هه‌ده‌په بۆ ئیمام ئۆغلو سه‌رۆکى شاره‌وانى ئاستانبوڵ کرد که سه‌ر بهپارتى (گه‌لى کۆمارى) بووه، وتى «ئێمه پشتیوانى جهههپهمان نه‌کردووه، به‌ڵکو بۆ شکاندنى هاوپه‌یمانى (ئه‌که‌په و مه‌هه‌په) داوامان له‌ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان کردووه ده‌نگ به کاندیدى جه‌هه‌په بده‌ن نه‌ک ئه‌که‌په، به‌ڵام ئێمه پشتیوانى لهسیاسهتهکانى جه‌هه‌په ناکه‌ین». سهزاى تهمهلى ده‌رباره‌ى وازهێنان و ناکۆکییه‌کانى حزبه‌که‌ى ئه‌ردۆغان وتى «عه‌لى باباجان و داد‌و ئۆغلۆ و عه‌بدوڵا گویل له‌گه‌ڵ ئه‌که‌په په‌یوه‌ندى بهسیاستهکانى ئه‌ردۆغانه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر دۆخى ئابوورى که پێمانوایه سیاسه‌تێکى هه‌ڵه‌ى گرتۆته‌به‌ر، زیاتر عه‌لى باباجان دیاره له‌و پرسه‌دا، به‌ڵام نازانین ئه‌نجامه‌که‌ى به‌چى ده‌گات». تهمهلى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که عه‌لى باباجان و داود ئۆغلۆ تائێستا باسى پرسى کوردیان نه‌کردووه‌و نازانن هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ى کورده‌وه چییه. هه‌ر له‌و گفتوگۆ کراوه‌یه‌دا سهزاى تهمهلى، باسى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په‌ى کرد‌و وتى «سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان بووه‌و یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ى کهئازایهو سه‌رکرده‌یه‌کى ئێمه‌یه که دادپه‌روه‌رى لهدۆسیهکهیدا نییه‌و چه‌ندین جار داواى ئازادکردنیان کردووه«. ده‌رباره‌ى ئۆجه‌لان، تهمهلى وتى «ئۆجه‌لان سه‌رکرده‌یه‌کى کورده‌و دۆخه‌که‌ى به‌و شێوه‌یه‌یه کهدهیزانن، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین پرسى ئاشتى جارێکى دیکه ده‌ستپێبکاته‌وه‌و پڕۆژه‌که‌ى ئۆجه‌لان بۆ ئاشتى سه‌رکه‌وتوو بێت». تهمهلى، ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که‌کورد له‌باکورى کوردستان و پارچه‌کانى دیکه به‌هێزه‌و به‌رگه‌ى ناڕهحهتییهکانى گرتووه‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردستانییه‌کانى باشوور کردووه‌و کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى گه‌لى کورد ده‌ستپێبکاته‌وه، چونکه یه‌کهه‌ڵوێستى گه‌لى کورد پێویسته به‌رانبه‌ر ئاڵانگارییه‌کان که‌دێنه پێشه‌وه. هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که خه‌باتى مه‌ده‌نیان بۆ به‌ده‌ستهێنانى دیموکراسى به‌رده‌وامه‌و کۆڵناده‌ن له‌پێناو تورکیایه‌کى دیموکراسى، وتیشى» له‌په‌رله‌مانى تورکیا ته‌نها هه‌ده‌په‌یه باسى دۆزى کورد ده‌کات و هیچ فراکسیۆن و لایه‌نێکى دیکه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قسه له‌سه‌ر کورد ناکه‌ن».
سازدانى: ئارا ئیبراهیم وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سه‌ڵاتى وه‌زیره‌کان سنوردار کراوه‌و زۆربه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان چووه‌ته‌وه بۆ لاى سه‌رۆکى حکومه‌ت، بۆیه قورسه به‌م ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌وه بتوانن ئه‌رکه گه‌وره‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن. دانا عه‌بدولکه‌ریم، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى باس له‌وه‌ده‌کات، ئه‌وله‌ویه‌تى یه‌که‌مى کاره‌کانیان بۆ چوار ساڵى دیکه ته‌واوکردنى جووت سایدهکانى شاره‌کانى هه‌رێم و به‌ستنه‌وه‌یانه به‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه‌وه. جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه نزیکه‌ى پێنج ملیار دۆلاریان پێویسته بۆ ته‌واوکردنى ئه‌و پرۆژانه‌ى دایانناوه له‌م چوار ساڵه‌دا جێبه‌جێى بکه‌ن و سکه‌ى ئاسنینیش به چه‌ند قۆناغێک جێبه‌جێ ده‌که‌ن و چه‌ند کۆمپانیایه‌ک گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا کردوون. هاوڵاتی: به‌رنامه‌ى چوار ساڵتان ئاماده‌کردووه خاڵه جه‌وهه‌رییه‌کان چین بۆ خزمه‌تکردنى هاوڵاتیان؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: به‌رنامه‌ى چوار ساڵى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه بهنزیکهیى ته‌واو بووه، هه‌فته‌ى داهاتوو به‌نوسراوى فه‌رمى ئاراسته‌ى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوونى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ده‌که‌ین. له‌به‌رنامه‌ى چوار ساڵه‌که‌دا گرنگیمان داوه بهتهواوکردنى هه‌موو جووت سایدهکانى شاره‌کانى هه‌رێم و به‌ستنه‌وه‌یان به‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌بێت له‌ماوه‌ى ئه‌و چوار ساڵه‌دا ته‌واوی بکه‌ین. دواتر گرنگیمان به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى به‌شێک له‌گونده‌کان داوه که له‌به‌رنامه‌ى گوندى هاوجه‌رخ ئیشیان له‌سه‌ر بکه‌ین، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌چوارچێوه‌ى ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا ئێمه له‌ڕێگه‌ى وه‌به‌رهێنانه‌وه ئه‌گه‌ر بتوانین رێگاى-هاتوچۆى خێرا که پێى ده‌وترێت (ئێکسپرێس) ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ش دروستبکه‌ین. له‌به‌رنامه‌ماندایه له‌ماوه‌ى ئه‌م چوار ساڵه‌دا ده‌ستبکه‌ین به بابه‌تى هێنانى هێڵى ئاسن بۆ هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مانه خاڵه سه‌ره‌کییه‌کانى به‌رنامه‌ى چوار ساڵى داهاتوون. به‌ڵام به‌شى زۆرى ئه‌م پلانه ڕێگاوبان ده‌گرێته‌وه، چونکه یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه بابه‌تى ڕێگاوبانه که به‌داخه‌وه تائێستا ڕێگاوبانه‌کانمان له‌ئاستى پێویستدا نین. هاوڵاتی: هیچ خه‌مڵاندنێک کراوه بۆ گوژمه‌ى ئه‌و پرۆژانه‌ى ده‌تانه‌وێت له‌ماوه‌ى چوار ساڵدا ئه‌نجامى بده‌ن؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: بهنزیکهیى که‌متر له پێنج ملیار دۆلارمان پێویسته. ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى که وابڕیاره له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بکرێت ده‌بێته پاڵپشتییه‌کى گه‌وره بۆ پڕۆژه‌کانى ئێمه‌و ئه‌م ڕێککه‌وتنه هاوسه‌نگییه‌کى ئابورى دروستده‌کات له‌هه‌رێمى کوردستان کهڕهنگدانهوهیهکى پۆزه‌تیڤانه‌ى ده‌بێت سه‌باره‌ت به دابینکردنى بودجه‌ى پڕۆژه‌کان، ئه‌وه‌ى گرنگه به‌لامانه‌وه، له‌قۆناغى یه‌که‌مدا دوو سایدهکانى نێوان شاره‌کان ده‌بێت ته‌واو بێت. هاوڵاتی: تاچه‌ند گرنگى به‌وه ده‌ده‌ن به‌کوالێتى ئه‌م کارانه بکه‌ن کهبهرگهى ئۆتومبیلى بارهه‌ڵگریش بگرێت؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌مه پێویسته ئه‌و ڕێگایانه‌ى بارهه‌ڵگرى قورس به‌سه‌ریدا ده‌ڕوات ده‌بێت شێوازى دیزاینه‌که‌ى، شێوازى پێکهاته‌که‌ى جیاوازتر بێت له‌و ڕێگایانه‌ى تر، چونکه تۆ ڕێگا به‌پێى قورسایى ئه‌و بارهه‌ڵگرانه دیزاین دەکه‌یت، ئه‌گه‌ر به‌و تایبه‌تمه‌ندیانه بکرێت به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و حاڵه‌تانه روونادات. هاوڵاتی: چى ده‌که‌ن بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى گونده‌کان؟ پێشنیارى ئه‌وه‌مان کردووه به‌رنامه‌ى گوندى هاوچه‌رخ ببوژێنینه‌وه دانا عه‌بدولکه‌ریم: پێشنیارى ئه‌وه‌مان کردووه به‌رنامه‌ى گوندى هاوچه‌رخ ببوژێنینه‌وه، ئه‌و گوندانه‌ى ژماره‌ى ماڵه‌کانیان که‌مه با له‌شوێنى خۆیان بمێننه‌وه وه‌کو گونده‌که بۆ کارى کشتوکاڵ و کارى خۆیان به‌ڵام له‌شوێنى ناوه‌ندى هه‌موویاندا (10) بۆ (12) گوند کۆبکه‌ینه‌وه‌و زه‌وییان بۆ ته‌رخان بکرێت به‌پێى ڕه‌وشه ئه‌ندازیارییه‌کان به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى که‌خه‌ڵکى ئه‌و گوندانه‌ن و له‌وێ خانوو دروستبکه‌ن. دروستکردنى رێگاوبانه‌کان، نه‌خۆشخانه، قوتابخانه، پێداویستیه‌کانى دیکه‌ى ژیا،ن حکومه‌ت بۆیان دابین بکات، ئه‌م پڕۆژه‌یه پێویستی به بودجه‌یه‌کى زۆر گه‌وره هه‌یه بتوانین جێبه‌جێى بکه‌ین. له‌وانەیه له‌تواناى ئه‌م چوار ساڵه‌ى کابینه‌که‌دا نه‌بێت. هاوڵاتی: سکه‌ى ئاسنین به‌جددى قسه‌تان له‌سه‌ر کردووه ده‌بێته کردار له‌ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌دا؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌م پڕۆژه‌یه پڕۆژه‌یه‌ک نییه ئێستا بڕیارى لهسهربدهیت و به‌یانى بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌ڵکو پڕۆژه‌یه‌کى گه‌وره‌یه‌و تائێستا له‌هه‌رێمى کوردستان بوونى نه‌بووه و ژێرخانى ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌ر بوونى نییه. ئێمه له‌سه‌ره‌تادا به‌قۆناغى یه‌که‌م ده‌ستده‌که‌ین به‌وه‌ى له‌گه‌ڵ چه‌ند کۆمپانیایه‌کى راوێژکارى قسه بکه‌ین بۆ ئه‌وى به‌رچاومان ڕوون بکه‌نه‌وه که به‌چ شێوازیک ده‌ستپێبکه‌ین، دواتر دیزاینی پڕۆژه‌که ته‌واو بکه‌ین و پاشان بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. واته ئه‌مه به سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌کرێت، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ماوه‌ى ئه‌م چوار ساڵه‌دا پڕۆسه‌که بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. هاوڵاتی: ناکرێت قسه له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى بیانى بکرێت کهبودجهى بۆ ته‌رخان بکرێت؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌وه یه‌کێکه له‌بیرۆکه‌کان کهبودجهى له‌ده‌ره‌وه بۆ دابین بکرێت و پڕۆژه‌که‌ى پێ جێبه‌جێ بکرێت، یاخود ئه‌گه‌ر کۆمپانیایه‌ک که‌تواناى دارایى به‌هێزه، دواى ئه‌وه‌ى که ئێمه دیزاینه‌که‌مان ته‌واو کرد‌و زانى که ئه‌م کاره ده‌توانرێت جێبه‌جێ بکرێت، چونکه به‌ڕاستى ئه‌مه پڕۆژه‌یه‌کى سوودبه‌خشه، پڕۆژه‌یه‌ک نییه تۆ پاره‌ی تێدا خه‌رج بکه‌یت و پاره په‌یدا نه‌کاته‌وه. چۆن هێڵه‌کانى ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندییه‌کان پاره په‌یدا ده‌که‌ن، هێڵى ئاسنینیش ته‌نها بۆ گواستنه‌وه‌ى هاوڵاتیان نییه، به‌ڵکو بۆ گواستنه‌وه‌ى شتومه‌ک و پێداویستییه کشتوکاڵییه‌کان و پرۆسه‌ى بازرگانى و به‌ستنه‌وه‌ى وڵاتانى دراوسێیه بهههرێمى کوردستانه‌وه‌و داهاتێکى زۆر گه‌وره‌ى ده‌بێت بۆ هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و کۆمپانیایه‌ى کهجێبهجێى ده‌کات. هاوڵاتی: واته تائێستا ده‌ستپێشخه‌ریتان بۆ هیچ سه‌رمایه‌دارێک نه‌کردووه؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: نه‌خێر له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه ئێستا له‌قۆناغى راوێژکاریداین که چى بکه‌ین، خۆشبه‌ختانه له‌چه‌ندین شوێنه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه کراوه له‌وڵاتانى ئه‌وروپاوه که‌چه‌ند کۆمپانیایه‌ک ئاماده‌ییان تێدایه بێن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت بکه‌ن، له‌به‌رئه‌وه من ئومێدم زۆره که‌ئه‌م پلانه بخه‌ینه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. هاوڵاتی: جۆرێک له به‌ریه‌ککه‌وتن هه‌یه له‌نێوان وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان، ده‌بوو هه‌موو ئه‌و یه‌که نیشتەجێبوونانهی دروستدەکرێت له‌ژێر کۆنتڕۆڵى ئێوه‌دا بێت نه‌ک ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: خۆى له بنه‌ڕه‌تدا پرۆسه‌ى نیشته‌جێکردن له‌هه‌رێمى کوردستاندا یه‌کێکه لهئهرکهکانى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن، به‌ڵام ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان گرنگه له رووى گرنگى پرۆژه‌که‌وه مۆڵه‌ت بدات به‌پرۆژه‌که، به‌ڵام بۆ بابه‌تى کۆنترۆڵکردنى دروستکردنى بیناکه‌یان به چ تایبه‌تمه‌ندییه‌ک بێت، چۆن دروستبکرێت، چه‌ندى تێده‌چێت، به‌ڕاستى ئه‌وانه ده‌بێت په‌یوه‌ندیداربن بهکۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه. ئێمه یه‌کێک له‌و ئه‌رکانه‌ى وه‌زاره‌ته‌که‌و خستومه‌ته سه‌رشانى خۆم ئه‌وه‌یه که‌ئێمه یاساى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه هه‌وڵبده‌ین له‌ساڵى داهاتوودا هه‌موارى بکه‌ینه‌وه تاپرۆسهى نیشته‌جێکردنیش کۆنترۆڵه‌که‌ى بێته‌وه ده‌ست وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردن. بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین کۆنترۆڵى کوالێتى یه‌که نیشته‌جێبوونه‌کان بکه‌ین و بتوانین کۆنترۆڵى نرخهکانیشى بکه‌ین، چونکه هه‌ندێک یه‌که هه‌یه حکومه‌ت باشترین شوێنى شاره‌کانى بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران دابینکردوون و به‌نرخێکى زۆر هه‌رزان، به‌ڵام که ده‌فرۆشرێته‌وه هاوڵاتیان نرخى زه‌وییه‌که به‌بڕێکى زۆر گه‌وره داده‌نرێت له‌سه‌ریان و هاوڵاتیان باجه‌که‌ى ده‌ده‌ن. هاوڵاتی: ستافى گۆڕان له‌ناو حکومه‌تدا ده‌ستکراوه ده‌بن بۆ ئیشوکاره‌کانتان یاخود نا؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: کابینه‌ى نوێ چووه‌ته سه‌ر پاشماوه‌ى کاره‌کانى کابینه‌ى هه‌شت. کابینه‌ى هه‌شت به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه قه‌رزێکى زۆرى له‌سه‌ر کهڵهکهبووهو وه‌کو سه‌رۆکى حکومه‌تیش لهکارنامهکهى خۆیدا خوێندیه‌وه که‌ئه‌و ڕۆژه‌ى سوێندى خوارد له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌ئێمه قه‌رزێکى چه‌ندین ملیار دۆلاریمان بۆ به‌جێماوه. له‌و ماوه‌یه‌ى قه‌یرانى دارایی‌ش هه‌بووه‌و به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌وه ژماره‌یه‌ک ڕێنمایى و بڕیار ده‌رکراوه که‌ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌ته‌کانى که‌مکردوه‌ته‌وه‌و زۆربه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان چووه‌ته‌وه بۆ لاى سه‌رۆکى حکومه‌ت. به‌ڕێنمایى و ئەو ده‌سه‌ڵاتانه‌ى ئێستاوه، نه‌ک ته‌نها ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى به‌ده‌ست بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه‌یه، به‌ڵکو هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان، ئه‌وه‌ى پارتى بێت یان یه‌کێتى یان لایه‌نه‌کانى تریش بن، ده‌سه‌ڵاته‌کانیان سنوردار کراوه به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه. ئێمه له‌گه‌ڵ باشبوونى بارودۆخه‌که داواده‌که‌ین ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ئاسایى بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان بتوانن به‌ئه‌رکى سه‌رشانى خۆیان هه‌ستن. له‌م حاڵهتەى ئێستا و به‌م ده‌سه‌ڵاته سنورداره‌وه قورسه تۆ بتوانى ئه‌رکه گه‌وره‌کان جێبه‌جێ بکه‌یت. تا ئه‌م ساته به‌وردى نازانین حکومه‌تى هه‌رێم چه‌ند قه‌رزاره هاوڵاتی: باس له‌وه کراوه هه‌رێمى کوردستان چه‌ند قه‌رزاره، ئێوه زۆر باس له شه‌فافیه‌ت ده‌که‌ن، باس له‌پرسى چاکسازى ده‌که‌ن؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: له‌کارنامه‌ى حکومه‌تدا ئاماژه‌ى پێدراو له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیشدا باسمان کردووه، ده‌بێت بزانین حکومه‌تى هه‌رێم چه‌ند قه‌رزاره. تائێستا نازانین چه‌ند قه‌رزارین. دائیره‌یه‌ک دروستکراوه بۆ قه‌رزه‌کانى هه‌رێم که سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه، داوامان لێکردوون که راپۆرتێکمان بده‌نێ له‌سه‌ر ئه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش تائێستا ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵام وه‌کو یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باسمانکردووه که‌ده‌بێت ئێمه بزانین حکومه‌تى هه‌رێم چه‌ند قه‌رزاره بۆ ئه‌وه‌ى به‌رنامه‌یه‌ک دابنێین له‌سه‌ر چۆنیه‌تى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌کان و چۆنیه‌تى جێبه‌جێکردنى پڕۆژه نوێیه‌کان و به‌رنامه نوێیه‌کان. تا ئه‌م ساته به‌وردى نازانین حکومه‌تى هه‌رێم چه‌ند قه‌رزاره. هاوڵاتی: پێش سه‌رى ساڵ له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکه‌وتن ده‌کرێت ماوه‌یه‌کى که‌مى ماوه بۆ پێشکه‌شکردنى پرۆژه بودجه‌ى 2020 به‌په‌رله‌مانى عێراق؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: دوو لیژنه‌ى هه‌رێم، لیژنه‌یه‌کیان په‌یوه‌ندیداره به‌بابه‌تى بوارى ئابوورى و داراییه‌وه، لیژنه‌یه‌کى تریشیان په‌یوه‌ندیداره به‌بابه‌تى (١٤٠) و ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان. به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى که په‌یوه‌ندیداره به‌لیژنه‌ى ئابورى و داراییه‌وه، ده‌بێت پێش پێشکه‌شکردنى بودجه‌ى ٢٠٢٠ حکومه‌تى عێراق، بگه‌ین به‌ڕێککه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه له‌بودجه‌ى ساڵى داهاتوودا ئه‌و رێککه‌وتنه جێى خۆى بگرێت. به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت تا مانگ و نیوێکى تر بۆ دوو مانگى تر، ئێمه ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێکبکه‌وین .
ماردین نوره‌دین گۆڕان و کۆمه‌ڵى ئیسلامى دوو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێریان له‌ده‌ستداوه، دواى ئه‌وه‌ى دوو ئه‌ندامیان ده‌ستیان لهحزبهکانیان کێشایه‌وه. له‌ماوه‌ى رابردوودا عه‌باس محه‌مه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ و هێڤى ههیاف ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌فراکسیۆنى گۆڕان ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌یان لهحزبهکانیان راگه‌یاند، به‌ڵام وه‌کو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن له‌پۆسته‌کانیان مانه‌وه. عه‌باس محه‌مه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به هاوڵاتى ڕاگه‌یاند «من هێشتا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پاێزگاى هه‌ولێرم، به‌پێى یاسا حزب ناتوانێت لامان ببات». وتیشى «پێشتر هۆکارى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌م له‌کۆمه‌ڵ رونکردووه‌ته‌وه که به‌هۆى کێشه‌ى ئیداریی و بێسه‌روبه‌ره‌یی و سزادانى هه‌ندێک که‌سه‌وه بووه«. به‌پێی یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان، هیچ حزبێک ناتوانێت به‌پاساوى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه لهحزبهکه ئه‌ندامه‌کانى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بگۆڕێت یان ده‌ربکات. ڕێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژى کۆمه‌ڵى ئیسلامى، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتی: «ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێرمان ئاگادارکردۆته‌وه که‌کارى یاسایى بکه‌ن بۆ دیاریکردنى ئه‌ندامێکى ترمان بۆ سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ و کارى یاسایی بۆ بکه‌ن، چونکه عه‌باس محه‌مه‌د سه‌رۆکى فراکسیۆن بووه«. به‌پێی یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان، ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان له‌دوو حاڵه‌تدا ئه‌ندامێتى له‌ده‌ستده‌ده‌ن، له‌کاتى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌یان یان دورخستنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه. چالاک موهه‌ندیس ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان به هاوڵاتى وت» له‌ماوه‌ى ڕابردودا یەکێک لهئهندامهکانمان له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به‌ناوى هێڤى ههیاف وازى لهبزوتنهوهى گۆڕان هێناوه، به‌ڵام به‌رده‌وامه له‌کاره‌که‌ى وه‌ک ئه‌ندامى ئهنجومەنى پارێزگاى هه‌ولێر». هاوڵاتى په‌یوه‌ندى به هێڤى ههیافهوه کرد، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو هیچ لێدوانێک بدات.
ئارا ئیبراهیم دواى به‌دواداچونێکى هاوڵاتى له‌باره‌ى دیارنه‌مانى 186 ملیۆن دینارى پاره‌ى که‌مئه‌ندامان، وه‌زیرى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌ى کرد‌و پاره‌که گه‌ڕێندرایه‌وه خه‌زێنه‌ى گشتى حکومه‌تى هه‌رێم. دادگاى هه‌ڵه‌بجه رۆژى یه‌کشه‌ممه 8ى ئه‌یلولى 2019 فه‌رمانى گرتنى ده‌رکرد بۆ ژنه فه‌رمانبه‌رێک به تۆمه‌تى بردى (١٨٦) ملیۆن دینارى پاره‌ى که‌مئه‌ندامان، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر سکاڵاى کوێستان محه‌مه‌د وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم. هه‌روه‌ها بڕى (٢٧٥) ملیۆن دینارى تر‌ى گه‌ڕانده‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت کهگلدراوهتهوه. پاره‌که له‌مووچه‌ى ئه‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه کۆکراوه‌ته‌وه که له‌کاتى خۆیدا نه‌ڕۆیشتوون بۆ وه‌رگرتنى مووچه‌کانیان یان گیانیان له‌ده‌ستداوه، دواتر پاره‌که‌ش نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه، به‌هۆیه‌وه سه‌دان ملیۆن دینار دیارنه‌مابوو کهبڕى (١٨٦) ملیۆن دیناربوو، له‌لاى ژنه فه‌رمانبه‌رێک بووه. کوێستان محه‌مه‌د وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى به هاوڵاتى راگه‌یاند که له‌کاتژمێر ٨:٣٠ به‌یانى رۆژى یهکشەممهوه چۆته هه‌ڵه‌بجه بۆ به‌دواداچوونى پرسه‌که، هه‌ریه‌که له‌دادگاو پارێزگار‌و پۆلیسیش هاوکاربوون له‌گه‌ڵیدا. دواى چه‌ند کاتژمێرێک به‌دواداچوون له‌کاتژمێر سێى پاشنیوه‌ڕۆ دادوه‌ر فه‌رمانى گرتنى بۆ ژنه‌که ده‌رکرد. به‌پێى یاسا‌و رێنماییه‌کان هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا نه‌چێت بۆ مووچه‌که‌ى یان مردبێت ده‌بێت دواى شه‌ش مانگ فه‌رمانگه‌که‌ى پاره‌که بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌زێنه، به‌ڵام لهبهڕێوهبهرایهتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى شاره‌زوور له‌هه‌ڵه‌بجه ئه‌و پارانه که هى که‌مئه‌ندامان بوون نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه. وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد هه‌فته‌ى پێشوو لیژنه‌یه‌کى ناردوه بۆ هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام ژنه فه‌رمانبه‌ره‌که هیچ زانیارییه‌کى نه‌داوه به‌ده‌سته‌وه له‌سه‌ر پاره‌کان، بۆیه خۆى رۆیشتووه‌ته هه‌ڵه‌بجه بۆ به‌دواداچونى که‌یسه‌که. به‌پێی به‌دواداچوونى هاوڵاتى، وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى خۆى ژنه‌که‌ى بانگ کردوه‌و لێپرسنهوهى له‌گه‌ڵ کردوه له‌سه‌ر دیارنه‌مانى ئه‌و پاره‌یه، سه‌ره‌تا ژنه‌که وتویهتى پاره‌که‌ى گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ خه‌زێنه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه قسه‌کانى بسه‌لمێنێت، دواتریش وتویهتى پاره‌که‌ی داوه به‌که‌سێک و رۆیشتوه بۆ تورکیا، به‌ڵام وه‌ڵامى ته‌له‌فۆنه‌کانى ناداته‌وه. له‌دواجاردا دادوه‌ر فه‌رمانى گرتنى بۆ ژنه فه‌رمانبه‌ره‌که ده‌رکردووه. جگه له‌و (١٨٦) ملیۆن دیناره، هه‌ر رۆژى یه‌کشه‌ممه 8ى ئه‌یلول وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى بڕى (٢٧٥) ملیۆن دینارى گه‌ڕانده‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت که له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى شاره‌زور بووه. ژنه فه‌رمانبه‌ره‌که که بڕى (١٨٦) ملیۆن دینارى مووچه‌ى که‌مئه‌ندامانى لا بووه، بڕوانامه‌ى شه‌شى بنه‌ڕه‌تى هه‌یه‌و گومان ده‌کرێت که‌سى تر‌ى له‌گه‌ڵدا بێت. کاوه مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى شاره‌زوور بۆ هاوڵاتى ئاشکرایکرد، دوێنێ سێشه‌ممه 10ى ئه‌یلول براکانى ئه‌و کچه فه‌رمانبه‌ره بڕى (186) ملیۆن دیناره‌که‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه‌و ئێستا پاره‌که لاى پۆلیسه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ئه‌و کچه فه‌رمانبه‌ره له‌لیژنه‌ى موچه‌دا بووه‌و پاره‌که لهقاسهیهک دانراوه. وتیشى»لیژنه‌مان هه‌یه شه‌ش مانگ جارێک موچه دابه‌ش ده‌که‌ین، ده‌یده‌ین به دوو فه‌رمانبه‌ر جارى وابووه (600) ملیۆن دینار بووه هه‌ر جاره‌ى مه‌بله‌غێکى لێ دراوه به‌موچه‌و ئه‌وه‌ى تر‌ى لاى فه‌رمانبه‌ره‌که ماوه‌ته‌وه، ئه‌و کاره نایاساییه پاره لاى فه‌رمانبه‌ر بێت، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک پێم وتووه ئه‌و پاره‌یه بهێنێته‌وه، به‌ڵام ده‌ستى به‌ده‌ستى پێکردووم، وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر لێى به‌رپرسم». له‌سنورى شاره‌زوور حه‌وت هه‌زارو (100) که‌مئه‌ندام هه‌یه‌و له‌هه‌ڵه‌بجه سێ هه‌زارو (500) که‌مئه‌ندام هه‌یه، به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى شاره‌زوور هۆکارى مانه‌وه‌ى ئه‌و پارانه‌ى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که له 2017دا وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى لیژنه‌ى پشکنینى که‌مئه‌ندامانى ده‌ستپێکردووه‌و هه‌زارو (200) که‌سیان کێشه‌ى تێدابووه‌و موچه‌کانیان هاتووه، به‌ڵام راگیرابوو. به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتى، ململانێ له‌نێوان به‌ڕێوەبه‌رى چاودێرى گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى شاره‌زوور که سه‌ر بهیهکگرتووى ئیسلامییه‌و چه‌ند به‌رپرسى به‌شێک له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌دا هه‌یه که‌نزیکن له‌یه‌کێتى نیشتمانییه‌وه. کاوه مسته‌فا، وتى»له‌سه‌ر یه‌کگرتوو حسابم، به‌ڵام هیچ کێشه‌یه‌ک له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌دا نییه«. نوخشه ناسیح قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به هاوڵاتى راگه‌یاند، پرسه‌که له‌دادگایه.
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن حه‌مید عه‌بدوڵڵا، سه‌ره‌تا به‌کارى شانۆیى هاتۆته ناو بوارى هونه‌رییه‌وه، گۆرانى حه‌زى منداڵى بوه، له‌خوێندنى ئاماده‌یى په‌ره‌ى پێداو، له‌ئێستادا کارى پێشکه‌شکارى ده‌کات له‌یه‌کێک لهتهلهفزیۆنهکان و شعر ده‌خوێنێته‌وه، نازناوى بانهیى له باپیره گه‌وره‌یه‌وه وه‌ریگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى ناوه‌که‌ى خۆى که‌ناوێکى عه‌ره‌بیه، ڕوخسارێکى کوردى پێببه‌خشێت، خاوه‌نى سیانزه گۆرانیه. لهچاوپێکهتنهکهیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که به‌رهه‌مى تازه‌ى هه‌بێت، ده‌بێت له‌و ئاسته‌ى پێشترى به‌رزتر بێت، ڕێزى خه‌ڵک و خۆشه‌ویستى خه‌ڵکى زۆر له‌پاره و داهات پێ گرنگتر بوو کهشانازى پێوه‌ده‌کات هاوڵاتى: سه‌ره‌تاى گۆرانى وتنت له‌کوێ بوو؟ هونه‌رمه‌ند پێویسته شاره‌زایى له‌چیدا هه‌بێت؟ حه‌مید بانهیى: له‌خوێندنى ئاماده‌ییه‌وه ده‌ستمپێکرد، که له‌وکاته‌دا فیستیڤاڵى ساڵانه ده‌کرا و موزیکزانه گه‌وره‌کانى سلێمانى تێیدا به‌شدار ده‌بون، له‌و کاته‌وه واملێهات له‌مه‌سه‌له‌ى موزیک تێگه‌یشتم و بوه ئه‌زمونێک بۆمن، ئه‌و سه‌رده‌مه میلۆدیکایهکم کڕى و دواى ئه‌وه‌ش ئامێرێکى گیتارم کڕى و به‌و شێوه‌یه تائێستاش به‌رده‌وامم و له‌ڕووه موزیکه‌که‌وه خۆم پێشخست که‌ئه‌وه زۆر گرنگه بۆ هونه‌رمه‌ند. هاوڵاتى: بۆچى هونه‌رمه‌نده کۆنه‌کان به‌رهه‌میان که‌م و نابینرێن؟ حه‌مید بانهیى: هه‌ندێک جار زروفو وه‌زعه‌که و ته‌مه‌نه‌که‌ش وات لێده‌کات تاقه‌تت نامێنێت و ناتوانى، سه‌یریش ده‌که‌یت ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێت هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و ڕ‌ۆشنبیرى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه لێت زه‌وت کراوه، ئه‌مانه هه‌مووى هۆکارن که‌ئه‌و تاقه‌ت و توانایه‌ى جارانت نه‌مێنێت بۆ کارکردن. هاوڵاتى: هونه‌رمه‌نده کۆنه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که‌م بون و هه‌ر یه‌که‌ى چه‌ند به‌رهه‌مێکیشیان هه‌بوه، که‌چى تائێستاش به‌رهه‌مه‌کانیان ماونه‌ته‌وه و کۆن نابن؟که به‌راورد به به‌رهه‌مه تازه‌کان به‌ماوه‌یه‌کى که‌م نامێنن؟ حه‌مید بانهیى: به‌داخه‌وه ئێستا واى لێهاتووه هه‌موو که‌س ده‌توانێت به‌به‌رنامه‌یه‌ک ده‌نگى خۆى خۆشبکات، هه‌رچه‌نده هه‌ر ناتوانێت و ئه‌و هه‌سته ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگه ڕوبه‌ڕوى جه‌ماوه‌ر ده‌رده‌که‌وێت، یان به‌بێ مۆسیقا، یان گۆرانیبێژه کۆنه‌کان که زۆربه‌یان هه‌ر له‌گه‌ڵ تیپێکدا ڕاسته‌وخۆ گۆرانیه‌که‌یان وتووه، که‌چى سه‌یرده‌که‌یت روحیهتیهکى زۆر جوان ده‌دات به‌ده‌سته‌وه کهنمونهى زۆره و تائێستا ماوه‌ته‌وه، له هه‌موو وڵاتانیشدا ئه‌وه هه‌یه عه‌ره‌بى بێت، فارسى یان تورکى هه‌مویان کۆنه‌کان جیاوازیان هه‌یه له‌گه‌ڵ تازه‌کان، به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه ئێستا جوانکارى ده‌کرێت بۆ هه‌موو شتێک کاره کۆنه‌کان، بۆیه هه‌مووى راستگۆ ده‌رچون، ماونه‌ته‌وه و به زارى خه‌ڵکه‌وه‌ن . هاوڵاتى: زۆربه‌ى گۆرانیه‌کانت شعرى کلاسیکین، ئایا ستایلیش کلاسیکیه؟ئه‌مه حه‌زى خۆته یان هه‌ستده‌که‌یت ئه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌نگتدا ده‌گونجێت؟ حه‌مید بانهیى: ستایلى گۆرانیه‌کانم جیاوازن، ده‌چێته چه‌ند خانه‌یه‌که‌وه، چونکه ڕاسته شعرى نالى و وه‌فایى، به‌ڵام ئاوازه‌که ئاوازێکى مۆدێرنه، تایبه‌ته و یان شعرى هێمنم به‌کارهێناوه، لێوارى شه‌و شیعرى حورم به‌کارهێناوه، به‌ڵام له‌ڕوى ستایله‌وه زۆر جیاوازن، که پێویسته له‌گه‌ڵ دهنگیشتدا بگونجێت، به‌ڵام من زۆر شتى جیاواز جیاوازم تاقى کردۆته‌وه، نه‌ک یه‌ک ستایل بم. هاوڵاتى: هونه‌رمه‌ند هه‌یه که به‌رهه‌مى زۆره و مانگى دوو سێ کار به‌رهه‌مده‌هێنێت؟ ئایا بۆ هاوکاریه‌کان جیاوازن؟ حه‌مید بانهیى: ئه‌وه دوو لایه‌نه‌یه یان خۆى هه‌یه‌تى و تیایدا سه‌رفى ده‌کات، یاخود سه‌رده‌کات به‌هه‌زار کوندا بۆ هاوکارى و له‌و هه‌زاره دووانیان هه‌ر ده‌یگرێت، ئه‌وه‌ش به هه‌موو که‌س ناکرێت، له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڕ‌ۆشنبیرى سلێمانیه‌وه بڕێک پاره ته‌رخانکرا ساڵانى پێشوو، منیش پێشکه‌شم کرد، به‌ڵام بڕێکى زۆر که‌مم پێدرا که‌به‌شى هیچى نه‌ده‌کرد، له‌کاتێکدا زۆر له‌وه زیاتر درابوو به که‌سانى تر کە هاوکارى هه‌یه بۆ کۆمه‌ڵێک هه‌م له تازه‌کان و کۆنه‌کانیش، که وابزانم ئه‌و هاوکاریه‌ى که ده‌درێت به ئه‌وان، بدرێت به ئێمه به‌شمان ده‌کات و کێشه‌شمان نابێت، هونه‌رمه‌ند ده‌زانم له ساڵێکدا 200 هه‌زار دۆلارى وه‌رگرتووه، من له‌وانه‌یه پێویستم به 10 هه‌زار بێت بۆ کۆمه‌ڵێک کارى جوان، که نادرێت و ده‌ستمناکه‌وێت. هاوڵاتى: ئه‌و بهرههمانهت که بڵاوتکردونهوه کێ هاوکارى و پشتگیرى ده‌کردیت؟ حه‌مید بانهیى: کۆتا به‌رهه‌مم 2009 سیدیه‌ک بوو بڵاو بۆوه، به‌س بۆ ئه‌و سیدیه‌م له‌وه‌زاره‌ته‌وه هاوکارى کرام، که به‌هاوکارى هاوڕێیه‌کى ئه‌زیزم بوو و کاریان بۆ کردم و به‌و هاوکاریه سیدیه‌که‌م پێ ته‌واو کرد، به‌ڵام له‌و کاته‌شدا که‌من ئه‌و پاره‌یه‌م وه‌رگرت خه‌ڵک هه‌بوو زۆر له‌منى زیاتر وه‌رگرت و هیچیشى پێ نه‌کرد. هاوڵاتى: کێشه‌ى ئێمه چییه وه‌ک بواى هونه‌رى بۆ ناتوانین پێشبکه‌وین؟ حه‌مید بانهیى: کێشه له‌و که‌سانه‌وه‌یه که بهرپرسیاریهتهکهیان پێدراوه، که به‌داخه‌وه ئاسته‌کان لێک ناکاته‌وه، که به‌ندبێژێک و ماسیترۆیهکى سه‌مفۆنى لاى ئه‌وان له‌یه‌ک تاى تهرازودایه، پێویسته ئه‌و که‌سانه که‌سانێک بن که ئاسته‌کان له‌یه‌کتر جیابکه‌نه‌وه، تێناگه‌ن و بهرپرسیاریهتیهکهشیان دراوه‌ته ده‌ست، که‌پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌بێت به‌پێى پله‌کان هاوکارى هونه‌رمه‌ندان بکرێت. هاوڵاتى: له‌ئێستادا پێت وایه هونه‌رمه‌ند زۆره؟یان به‌رهه‌مى هونه‌رى زۆره؟ حه‌مید بانهیى: به‌رهه‌مى هونه‌رى زۆره، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند زۆر نیه، هونه‌رمه‌ندمان هه‌یه و کارى هونه‌رى زۆر جوانیشمان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له باکورى کوردستان، سۆز و چێژ و جیاوازى هه‌یه، شت له‌ناخه‌وه ده‌وترێت، گۆرانى و موزیک به‌شێکى زۆر گرنگه له ژیانیان، هه‌ر بۆیه زۆر هونه‌رمه‌ندى گه‌وره و دیارى تێدایه‌و لێره‌ش هونه‌رمه‌ندى زۆر جوان هه‌یه، کێشه‌که له‌وه‌دایه که‌کێ گه‌وره‌کان ده‌باته دواوه‌و بچوکه‌کان دێنێته پێشه‌وه. هاوڵاتى: پێتوانیه زۆر ستایلى جیاواز هاتۆته ناو هونه‌رى گۆرانی وتنه‌وه که‌ئه‌مه‌ش دورو نزیک زیانه بۆ گوێگر؟ به‌تایبه‌ت نه‌وه‌ى نوێ؟ حه‌مید بانهیى: ستایلى تازه‌یان هیچ نه‌هێناوه، به‌ڵکو هه‌مویان کۆپى کراون و ئینگلیزى و فارسى و ئه‌رمه‌نى و نازانم ئه‌مانه خه‌ڵک به گێل ده‌زانن، چونکه هیچ ستایلى خۆیان نیه، ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند کاره‌که‌شى گه‌وره نه‌بێت، به‌ڵام روحیهتیهکى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، من زۆر ڕێزى ئه‌وانه‌م لایه، تێشیاندایه هونه‌رمه‌ندێکى باشه و ده‌نگێکى زۆر غه‌ریبى پێوه‌یه، به‌ڵام خۆى ڕێز له‌وه ناگرێت، هه‌موشى ئه‌نجامى بێ توانایی خۆیانه و خۆیان ماندوو ناکه‌ن، ته‌نیا ده‌یه‌وێت ده‌رکه‌وێت ته‌واو. هاوڵاتى: حه‌مید بانهیى مه‌رجى چییه بۆ هه‌ڵبژاردنى شیعرى گۆرانیه‌کانى؟ حه‌مید بانهیى: هه‌موو تێکستێکى شیعرى ناکرێت به‌گۆرانى، زۆربه‌ى شیعره کلاسیکیه‌کان ڕونیهکى تێدایه‌و ده‌کرێت بکرێت به‌گۆرانى و هه‌موو شیعرێک رتمێکى ناوه‌کى خۆى هه‌یه، پێویسته ئه‌و رتمه ناوهکیهى ناو شیعره‌که بدۆزیته‌وه، به‌و پێیه ئه‌و مۆزیکهى بۆ ده‌گونجێنیت و ئاوازه‌که‌ى بۆ داده‌نێیت، ئاوازم داناوه سێ جار هه‌ڵموه‌شاندۆته‌وه، کاره‌کانى خۆم زۆر پێوه‌ى ماندوو بوم، بۆیه که‌س نایه‌ت بڵێت ئه‌وه کۆپى کراوه یان ڕه‌خنه‌م لێبگرێت. هاوڵاتى: ئایا شیعر خوێندنه‌وه و کارى پێشکه‌شکارى حه‌زن، یان وه‌ک پیشه ههڵتبژاردون؟ حه‌مید بانهیى: کارى بێژه‌رى یه‌کێکه لهئارهزووهکانم و وک دیکۆمێنتارى زۆر کاریشم کردووه، ته‌نیا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ى که‌ئێستا هه‌مه قه‌له‌نده‌رخانه، نه‌ک به کوردى، به‌فارسى و عه‌ره‌بى و ئینگلیزیش کارى بێژه‌ریم کردووه، به‌ڵام کارى بێژه‌رى هه‌واڵ یه‌کێکه له‌وانه‌ى که‌هه‌ر حه‌زم لێى نیه، چونکه پێم وایه هه‌موو حزمه‌ته هونه‌ریه‌که‌م ده‌سڕێته‌وه. هاوڵاتى: خۆشه‌ویستیت بۆ کارى هونه‌رى وه‌ک ئه‌و کاته ماوه که‌سه‌ره‌تاى کارکردنت بوو؟ حه‌مید بانهیى: خۆشه‌ویستیم هه‌ر وه‌ک خۆیه‌تى و حه‌زیش ده‌که‌م به‌رده‌وام بم، به‌داخه‌وه که‌ماوه‌یه‌ک به‌هۆى زه‌مانه‌وه دورده‌که‌ویته‌وه پشتت سارد ده‌بێته‌وه، ئه‌و گه‌رم و گوڕیهت نامێنێت. هاوڵاتى: ڕاى به‌ڕێزت سه‌باره‌ت بهکۆنسێرت چیه؟پێت وایه که‌ئێستا تۆ کۆنسێرت بکه‌یت خه‌ڵکێکى زۆر دێنه کۆنسێرتهکهتهوه؟ حه‌مید بانهیى: شتێکى باشه کۆنسێرت، چونکه تواناى هونه‌رى هونه‌رمه‌نده‌که ده‌رده‌که‌وێت و هه‌میشه روحى زیاتر تێدایه، به‌ڕاسته‌وخۆ که‌سه‌کان به‌رامبه‌رت، وه‌ک خۆم که بمه‌وێت کۆنسێرت بکه‌م له‌وانه‌یه که‌سى باشیش بێت، به‌ڵام ئێستا نازانم، چونکه که‌ماوه‌یه‌ک دورده‌که‌ویته‌وه زۆرباش پێشبینى شته‌کان ناکه‌یت، کهکۆنسێرت بکه‌م، له‌وانه‌یه موجازه‌فه‌یه‌ک بێت بۆ من. هاوڵاتى: کارى لایڤ موزیک چۆنه به‌لاته‌وه؟ حه‌مید بانهیى: شتێکى ئاساییه، زۆر شت لاى ئێمه ئاوا ئاڵۆز بوه، گۆرانى بێژێکه و له‌شوێنێکدا گۆرانى ده‌ڵێت، بۆچى ناکرێت هونه‌رمه‌ند هونه‌ره‌که‌ى بکات به پیشه، بۆچى ڕێگرى هه‌بێت وه‌ک ئێستا هه‌ندێکیان بۆته بژێوى بۆیان و وه‌ک له‌مێژووى هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌کانى جیهانیش له‌یانه‌ى شه‌وانه‌دا ده‌ستیانپێکردووه و هاتونه‌ته ده‌ره‌وه، به‌س وه‌ک خۆم ناتوانم بیکه‌م و به‌شداربم و حه‌زم پێى نیه. هاوڵاتى: بۆ به‌رهه‌مى تازه‌ت نیه؟ حه‌مید بانهیى: شتى زۆرم له‌مێشکدایه و حازریشم کردووه‌و هه‌وڵم بۆداوه، به‌ڵام هاوکارى نیه، خۆشم زۆر ڕ‌وى داواکردنى شتم نیه و ناشکرێت ئه‌وه‌ى هه‌مه لههونهرهکهتدا داینێیت و که هیچیشت لێوه‌ى ده‌ستنه‌که‌وێت، خۆ نابێت زهرهریشى تێدابکه‌م.
ده‌نگێکى زۆرى کورد ده‌فه‌وتێت ئه‌گه‌ر به‌یه‌ک لیست به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا نه‌که‌ین
سازدانى: ئارا ئیبراهیم سه‌رپه‌رشتیارى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى یه‌کێتى ده‌ڵێت دۆخى که‌رکوک به‌دڵى سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد نییه‌و له‌هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنیدان له‌ڕێگه‌ى گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ تورکمان و عه‌ره‌به‌کان. غه‌فور ساڵح، سه‌رپه‌رشتیارى مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌کێتى له‌که‌رکوک له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه به‌وه ده‌دات هێنانى عه‌ره‌بى هاورده بۆ که‌رکوک و ده‌وروبه‌رى به‌رده‌وامه‌و ده‌شڵێت:» خه‌ریکى گفتوگۆین له‌گه‌ڵ تورکمان و عه‌ره‌ب بۆ دانانى ته‌یب جه‌بار، وه‌ک پارێزگارى که‌رکوک». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو که بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان، کورد ئه‌گه‌ر به‌یه‌ک لیست به‌شدارى نه‌کات ده‌نگێکى زۆرى ده‌فه‌وتێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌یه‌ک لیست بێت له‌کۆى 14 کورسى ئه‌نجومه‌ن، کورد هه‌شت کورسى به‌دڵنیایى ده‌باته‌وه. هاوڵاتى: دۆخى که‌رکوک دواى رووداوه‌کانى 16ى ئۆکتۆبه‌ر و تائێستا چۆنه که‌کورد پارێزگارى له‌ده‌ستداوه؟ غه‌فور ساڵح: دۆخى که‌رکوک به‌دڵى ئێمه نییه وه‌ک سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد، چونکه دۆخێک هاتۆته پێشه‌وه ئه‌وه‌ى له‌که‌رکوک حوکم ده‌کات به‌ته‌ماى ئه‌وه نییه له‌شاره‌که‌دا بمێنێته‌وه، به‌ڵکو ده‌یه‌وێت که‌رکوک بگوشێت و چه‌وریه‌که‌ى ببات بۆ خۆى، مه‌به‌ستم له‌وه‌یه کهحهشدى شه‌عبى و ئه‌وانه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارن نه‌هاتوون بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌ت بکه‌ن، ده‌یانه‌وێت چى له‌که‌رکوکدا هه‌یه بیبه‌ن بۆ خۆیان، به‌نیازى بنیادنانه‌وه‌ى که‌رکوک نین، ئه‌مه واى کردووه که‌خه‌ڵکێکى زۆرى کورد نیگه‌ران بێت له دۆخه‌که؟ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى که‌رکوک ته‌نها بۆ ئه‌وانه باشه که‌خه‌ریکى کۆکردنه‌وه‌ى پاره‌ن و هیچ دڵیان به‌شاره‌که ناسوتێت هاوڵاتى: ئه‌ى تورکمان و عه‌ره‌به‌کان هه‌مان هه‌ڵوێستى کوردیان هه‌یه لهسهرئیدارهدانى ئێستاى که‌رکوک؟ غه‌فور ساڵح: ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌یزانین تورکمانه‌کانیش زۆر ناڕازین لهدۆخهکهو به‌شێک لهعهرهبهکانى حه‌ویجه‌ش له‌م رۆژانه‌دا که‌سایه‌تیه‌کیان به‌ناوى (وه‌سفى عاسى) له‌گرته ڤیدیۆیه‌کدا باسى ئه‌وه‌ده‌کات کاتێک کورد ده‌سه‌ڵاتدار بووه دۆخى ئه‌وان وه‌ک عه‌ره‌بى سوننه زۆر باشتره بووه له‌وه‌ى ئێستا راکان سه‌عید جبورى پارێزگارى که‌رکوکه، واتا ئه‌وانیش ناڕاسته‌وخۆ ناڕازین، ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى که‌رکوک ته‌نها بۆ ئه‌وانه باشه که‌خه‌ریکى کۆکردنه‌وه‌ى پاره‌ن و هیچ دڵیان به‌شاره‌که ناسوتێت. هاوڵاتى: راکان سه‌عید پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت ده‌وترێت به‌رانبه‌ر به‌کورد زۆر خراپه چ هه‌وڵێکتان داوه له‌ڕووى سیاسییه‌وه رێگرى لێبکرێت؟ غه‌فور ساڵح: ئێمه هه‌وڵێکى زۆرمان داوه، چه‌ند جارێک ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانمان و که‌سایه‌تیه‌کان به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ى داقوق سه‌ردانى سه‌رۆک کۆمارى عێراقیان کردووه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى کشتوکاڵ قسه کراوه بۆ ئه‌وه‌ى دۆخه‌که به‌و شێوه‌یه نه‌مێنێت، زیاتر له‌شه‌ش مانگه خه‌ڵکى که‌رکوک به تورکمان و کورده‌وە له کۆبونه‌وه‌دان دوور له‌چاوى کامێرا، خه‌ریکه دێته به‌رهه‌م ئه‌و کۆبونه‌وانه به‌ئاڕاسته‌ى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان که به‌چاودێرى نهتهوهیهکگرتووهکانهو هه‌نگاوى باشى بڕیوه به‌شێوه‌یه‌ک کهبگهینه چاره‌سه‌رێکى کۆنکرێتى بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى که‌رکوک له‌ئارامیدا بژین و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین. که‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار‌دا کراوه، داواى کردووه کێشه‌کان له‌ڕوى یاساییه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت و وته‌کانى سه‌رۆک کۆماریش ئه‌وه‌یه که به‌م زووانه شتى باش بۆ دۆخى که‌رکوک دێته به‌رهه‌م. گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ سه‌قامگیرى له‌ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیدارى هه‌رێم هاوڵاتى: خه‌ڵک له‌ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ده‌کوژرێت و ده‌ڕفێندرێت؟ چۆن ئه‌م بۆشایى ئه‌منییه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟ غه‌فور ساڵح: گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ سه‌قامگیرى له‌ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیدارى هه‌رێم، به‌شێک له‌خه‌ڵکى ناوچه‌کان به‌ریه‌ککه‌وتنیان له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه، ئه‌مه واى کردووه رووداوى دڵته‌زێن دروست بکات و خه‌ڵک بکوژرێت، داقوق و خانه‌قین ئێستا لایه‌کى چۆڵه، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کان ئارامى ته‌واو دروستده‌بێت، هیچ هێزێک ناتوانێت شوێنى پێشمه‌رگه بگرێته‌وه‌و ئه‌منیه‌ت دابین بکات له‌ناوچه‌که‌دا. هاوڵاتى: واتا گفتوگۆیه‌کى جدى هه‌یه بۆ پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌منیه‌تى ناوچه‌که؟ غه‌فور ساڵح: باس له‌وه ده‌کرێت لیوایه‌ک دروستبکرێت که له‌سه‌دا 42%ى کورد بێت و ئه‌وى دیکه‌ى تورکمان و عه‌ره‌ب بێت، به‌ڵام ئه‌م شوێنه پان و به‌رینه ناتوانرێت بهلیوایهک کۆنتڕۆڵ بکرێت، ئێمه ئه‌زمونمان هه‌یه لهسنورهکاندا که‌زیاتر له 20 لیوا هاتبوو لهدبزهوه تا دووزخورماتوو بۆ ئەوەی چاره‌سه‌رى دۆخى ئه‌منى ئه‌و ناوچانه بکات کهسهنگهرو خه‌نده‌ق لێدراوه‌و شوێنمان بۆ پێشمه‌رگه دابینکردووه، ئه‌وه ئارامى ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌ک به‌ته‌نها لیوایه‌ک. هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تاى لیواکه وه‌کو ئه‌زمون ده‌بێت، چونکه پۆلیسى فیدراڵى هیچ رۆڵێک نابینن له‌ناوچه‌که‌دا رهبایهیان داناوه‌و ته‌نها خۆیان ده‌پارێزن و به‌شه‌وانیش ده‌رناچن، مه‌گه‌ر بدرێت له‌خۆیان و پارێزگارى له‌خۆیان بکه‌ن، داعش لهملاولاوە دێت و چه‌کدارى داعش ده‌بینرێت له‌م رۆژانه‌دا هێرشیان کرده‌سه‌ر ناوچه‌ى (ئیمام) له‌لاى داقوقهوهیه، ئێستا داعشه‌کان به ئوتومبێل دێن و ده‌ڕۆن و هاتوچۆ ده‌که‌ن. هاوڵاتى: بۆچى یه‌ک وتارى نابینین له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر که‌رکوک و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان؟ غه‌فور ساڵح: پارتى له‌که‌رکوک و داقوق و خانه‌قین نه‌ماوه‌و سێ باره‌گایان له‌که‌رکوک مه‌کته‌بى سیاسى و لق و شوێنێکى دیکه‌یان حه‌شدى شه‌عبى و پۆلیسى فیدراڵى تێدایه، ده‌بێت بێنه‌وه و خۆیان چاره‌سه‌رى بیناکانیان بکه‌ن، که پارتى له‌وێ بوونى نییه، ئه‌مه واى کردووه دوو وتار‌و دوو هه‌ڵوێستى هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و گرنگه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌تایبه‌ت یه‌کێتى و پارتى یه‌کهه‌ڵوێست بن و له‌سه‌ر ئه‌رزى واقع به‌رپرسیارێتى ده‌که‌وێته ئه‌ستۆیان. هاوڵاتى: په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى له‌که‌رکوک سکاڵاى له‌سه‌ر راکان سه‌عید پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت تۆمار کردووه، به‌چى گه‌شتووه؟ غه‌فور ساڵح: چه‌ندین که‌یسى گه‌شتۆته دادگا‌و چه‌ندین که‌یسی دیکه‌ى به‌ڕێوه‌ن بۆ دادگا‌و هه‌مووى له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى پاره‌یه له‌که‌رکوکدا، هه‌مووى به‌به‌ڵگه‌و دیکۆمێنته‌وه ته‌سلیمى دادگا کراوه‌و له‌چاودێرى داراییه‌وه‌ش هاتووه بۆ دادگا، ئه‌نجامه‌که‌ى ئه‌وه‌بووه دووجار چۆته به‌رده‌م دادوه‌رو به‌که‌فاله‌ت ئازاد کراوه‌و چه‌ندین هه‌وڵیداوه له‌به‌غدا چۆته لاى به‌رزترین که‌س له‌به‌غدا تاچاره‌سه‌رى دۆسیه‌کانى له‌دادگا بکات، به‌ڵام بۆى نه‌کراوه. تکا له‌تاک به‌تاکى کورستانیانى که‌رکوک و ده‌وروبه‌رى ده‌که‌م که‌ئه‌و هه‌ڵبژاردنه چاره‌نوسسازه‌و پێویسته هه‌مووان له‌پێناوى سه‌رکه‌وتنى گه‌لى کورددا به‌شدارى بکه‌ین هاوڵاتى: بڕیاره مانگى نیسانى ساڵى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان به‌رێوه‌بچێت به‌که‌رکوکیشه‌وه؟ تاچه‌ند گرنگه کورد به یه‌ک لیست به‌شدارى بکات؟ غه‌فور ساڵح: ئێمه وه‌کو کورد ئه‌گه‌ر بێت و به‌یه‌ک لیست به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ین، سه‌رکه‌وتوو ده‌بین و له‌کۆى 14 کورسى ده‌توانین هه‌شت کوردسى به‌ده‌ستبهێنین، چونکه له‌فره لیستى ده‌نگێکى زۆرى کورد فه‌وتاوه، له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق که یه‌ک لیست نه‌بووین ده‌نگى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو که‌نزیکه‌ى 50 هه‌زار ده‌نگ بووه فه‌وتاوه، بێجگه له‌حزبه بچوکه‌کانى دیکه. بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌ک لیست بین بۆ کورد باشه‌و سه‌رکه‌وتنى گه‌وره تۆمارده‌که‌ین که به‌قازانجى هه‌موو لایه‌ک ده‌بێت. تکا له‌تاک به‌تاکى کورستانیانى که‌رکوک و ده‌وروبه‌رى ده‌که‌م که‌ئه‌و هه‌ڵبژاردنه چاره‌نوسسازه‌و پێویسته هه‌مووان له‌پێناوى سه‌رکه‌وتنى گه‌لى کورددا به‌شدارى بکه‌ین، تکاشم له‌حزبه سیاسییه‌کان هه‌یه که به‌یه‌ک لیست به‌شدارى بکه‌ین و با واز لهئیمتیازاتى حزبى بهێنین له‌پێناو که‌رکوکدا. هاوڵاتى: ده‌وترێت دیمۆگرافیاى که‌رکوک به‌ته‌واوى گۆڕاوه‌و رۆژانه عه‌ره‌بى هاورده دێته که‌رکوکه‌وه‌و نیشته‌جێ ده‌کرێت، ئێوه چیتان کردووه بۆ ئه‌وه‌ى بوه‌ستێندرێت؟ غه‌فور ساڵح: ئێمه ئاگادارى ئه‌وه‌ین که رۆژانه عه‌ره‌بى هاورده ده‌هێندرێته که‌رکوک و دهوروبهریهوهو ئه‌وه‌مان به لایه‌نه‌کان وتووه، ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌کرێت له‌سه‌رده‌مى سه‌دام حوسێنیشدا نه‌کراوه که به‌و شێوه‌یه عه‌ره‌بى هاورده دێننه که‌رکوکه‌وه، وتومانه ئه‌مه شتێکى خراپه‌و سبه‌ى کێشه بۆ که‌رکوک دروستده‌کات. هه‌وڵه‌کان و گفتوگۆکان بۆ دانانى پارێزگارى کورد بۆ که‌رکوک به‌رده‌وامه‌و له‌ئێستادا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان ده‌کرێت هاوڵاتى: ده‌توانین بڵێین پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌یب جه‌بار کاندیدى لیستى برایه‌تى ده‌کرێته پارێزگارى که‌رکوک یان زیاتر دواده‌که‌وێت؟ غه‌فور ساڵح: هه‌وڵه‌کان و گفتوگۆکان بۆ دانانى پارێزگارى کورد بۆ که‌رکوک به‌رده‌وامه‌و له‌ئێستادا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان ده‌کرێت، له‌به‌غدا گفتوگۆ له‌نێوان لیستى برایه‌تى و تورکمانه‌کان و عه‌ره‌به‌کان به‌رده‌وامه‌و گه‌شبینییه‌ک هه‌یه بگه‌ینه ئه‌نجام. هاوڵاتى: باس له‌وه‌ده‌کرێت که تورکمانه‌کان داواى پۆستى پارێزگارى که‌رکوک ده‌که‌ن، راسته؟ غه‌فور ساڵح: گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ تورکمانه‌کان به‌رده‌وامه‌و سازش ده‌که‌ن له‌و پرسه‌و به‌پۆستى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌و جێگرى پارێزگار یان شتى دیکه ده‌گه‌ینه رێکه‌وتن. هاوڵاتى: به‌رێزتان سه‌رپه‌رشتیارى مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌کێتین له‌که‌رکوک؟ غه‌فور ساڵح: ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسییه‌و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دووى رێکخستنى یه‌کێتییه، کاک ئاسۆ پێى راگه‌یاندووین که به‌نده سه‌رپه‌رشتیارى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوک ده‌که‌م. هاوڵاتى: هه‌ندێ بۆچون هه‌بووه که‌باسى لابردنى ئاسۆ مامه‌ندى کردووه له‌به‌رپرسیارێتى مه‌ڵبه‌ند؟ غه‌فور ساڵح: ئه‌وه ته‌نها پڕوپاگه‌نده بووه، چونکه مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوک رازی نین کاک ئاسۆ له‌وێ نه‌مێنێت، چونکه رۆڵى هه‌بووه له‌به‌رگرتن به‌کێشه‌کان له‌ڕووى سیاسییه‌وه کۆمه‌ڵێک ته‌حه‌دیاتى زۆرى ئه‌نجامداوه که‌ته‌نها به‌و ده‌کرێت و به که‌سى دیکه ناکرێت، که‌رکوک پێویستى به کاک ئاسۆ هه‌یه.
کاکەلاو عەبدوڵا پارتی داد‌و گەشەپێدان (ئەکەپە) بەمدواییانە دوو گەرەترین شاری تورکیا، ئەستەنبوڵ و ئەنقەرەی، دۆڕاند لەهەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا، بەڵام هەڵگەڕانەوەی کۆمەڵێک لەسەرکردە دیارەکانی ناو پارتەکە وادەکات خەسارەتەکە گەورەتربێت بۆ ئەردۆغان. لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا، ئەحمەد داودئۆغلۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و یەکێک لەسەرکردەکانی ئەکەپە بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە جیادەبێتەوە لە ئەکەپە و ئاماژەیەکی ناڕاستەوخۆیدا کە پارتێکی نوێ دادەمەزرێنێت. پاشان لە سەرەتای مانگی تەمموز، عەلی باباجان قەیسەری پێشووی ئابوری تورکیا وازی لە ئەکەپە هێناو بەهەمان شێوە ڕایگەیاند پارتێک دادەمەزرێنێت. باباجان لە ناو کۆمەڵەی بازرگانان و ئابووریدا پێگەیەکی قایمی هەیەو پشتگیری عەبدوڵا گول سەرۆک وەزیرانی پێشوویشی هەیە. باباجان دەڵێت کە پاڵپشتی چەند کەسایەتیەکی باڵاشی هەیە. کاتێک کە لەدەستدانی دەنگ دەستپێدەکات، ئەگەری زۆرە سەرکردە باڵاکان هەڵبگەڕێنەوە. ئەمەش ڕێکەوت نییە کە ئەم هەڵگەرانەوانە دوای لەدەستدانی ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی مارسی ئەمساڵ دەستیپێکرد بۆچی ئێستا؟ ڕاپۆرتێکی واشنتۆن پۆست دەریدەخات کە سێ هۆکاری سەرەکی هەن بۆ ئەم هەڵگەڕانەوانە لە ئەکەپە کە خۆیان دەبیننەوە لە پوکانەوەی ئابوری، لەدەستدانی متمانەی دەنگدەران، تاکڕەوی. داڕوخانی ئابوری ئەگەری هەڵگەڕانەوە زیاتر دەکات. ئابورییەکی لاواز هۆکارێک دەدات بەدەستی نەیارانی ئەردۆغانەوە تا ڕەخنە لەڕژێمەکەی بگرن و ئەگەری ئەوە زیاتر دەبێت هەڵگەراوەکان پاڵپشتی لەدەرەوەی ئەکەپە بدۆزنەوە. لە تورکیا داودئۆغلۆ و باباجان بەڕوونی ئاماژەیان بۆ خراپبونی دۆخی ئابوری کردووە لەڕەخنەکانیاندا دژی ئەکەپە. دووەم، کاتێک کە لەدەستدانی دەنگ دەستپێدەکات، ئەگەری زۆرە سەرکردە باڵاکان هەڵبگەڕێنەوە. ئەمەش ڕێکەوت نییە کە ئەم هەڵگەرانەوانە دوای لەدەستدانی ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی مارسی ئەمساڵ دەستیپێکرد. لەم چەند مانگەی دواییدا داودئۆغلۆ ئاک‌پارتی بەوە تۆمەتبار کرد کە لەبنەماکانی خۆی لایداوە. یەکێک لەڕەخنەکانی داودئۆغلۆ ئەوەبوو کە دژی سووربوونی ئاک‌پارتی بوو بۆ دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبوڵ لەمانگی حوزەیراندا کە تێیدا کاندیدەکەی بە جیاوازی ٨٠٠ هەزار دەنگ دۆڕا بە ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ لەکاتێکدا لە هەڵبژاردنی یەکەمدا جیاوازی دوو کاندیدەکە تەنها ١٣ هەزار دەنگ بوو کە ئەمەشی بۆ گۆڕان لە «سیاسەت و ڕەفتار و کردەوەی» ئەوانەدا گەڕاندەوە کە پارتی داد‌و گەشەپێدان بەڕێوە دەبەن. هەروەها دژی لابردنی سێ سەرۆک شارەوانییەکەی هەدەپە بوو لە ماردین، وان، ئامەدو وتی «دەستنیشانکردنی هەرکەس کە جیاواز لەتۆ بیربکاتەوە وەک تیرۆریست لادانە لەویژدانی گەل». سێیەم، پەیڕەوکردنی «پێرسۆنالیزم»ە کە دەستەواژەیەکی زانستی سیاسییە بۆ پێناسەکردنی بەڕێوەبردنی بێ‌سنور بەکاردێت لەلایەن تاکە سەرکردەیەکەوە. لێرەدا تورکیا چەقی باسەکەیە، لەم چەند ساڵەی دوایدا سیاسییە دیارەکانی ئاک‌پارتی تووڕەن لەبەرئەوەی ئەردۆغان کۆنترۆڵی شەخسی خۆی بەسەر پارتەکەدا زاڵ کردووە. ساڵێک لەمەوبەر ئەردۆغان دەسەڵاتە نوێیەکانی خۆی لە سیستەمی سەرۆکایەتی بەکارهێنا بۆ دانانی زاوا چڵ ساڵەکەی وەک وەزیری دارایی و خەزێنە کە پێشی دەوترێت «قەیسەری ئابوری» بە بازدان بەسەر چەند کاندیدێکی باڵای دیکەدا. لەمانگی حوزەیراندا داودئۆغلۆ ڕەخنەی لە ئەردۆغان گرت لەبەرامبەر ئەو هەنگاوە شەخسیانە و وتی: «ئەکەپە پارتێکی کەسێک، خێزانێک، یان یەک گروپ نییە بەتەنها. پێکهاتەی حکومەتی و پەیوەندی خێزانی دەبێت بەتەواوی لێک جیابن. نابێت هیچ یەکەمییەک هەبێت بۆ خزمایەتی». بەپێی ڕاپۆرتێکی بی بی سی تورکی پارتەکەی باباجان لەکۆتایی ساڵدا بەئەگەرێکی زۆرە دادەمەزرێت بەپێی ڕاپۆرتێکی بی بی سی تورکی پارتەکەی باباجان لەکۆتایی ساڵدا بەئەگەرێکی زۆرە دادەمەزرێت لەگەڵ بڵاوکردنەوەی سیاسەت و ئامانجەکانی. بی بی سی لێدوانی لە کەسێکی نزیکی باباجان وەرگرتووە کە نەیویستووە ناوی بهێنرێت و یەکێکیش دەبێت لەدامەزرێنەرانی پارتەکە، ئەوەی راگەیاندووە «لەکۆتایی مانگی تشرینی دووەم یان سەرەتایی کانونی یەکەم پارتەکە بەرجەستە دەبێت و دەبێتە قەوارەیەکی یاسایی». باباجان کە یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ئەکەپە، بەبیانوی ئەوەی پارتەکە لایداوە لە سیاسەتەکانی و سەرەتا دەستیلەکارکێشایەوەو بانگەشەی «جیاوازی گەورە»ی دەکرد لەگەڵ سیاسەتی ئێستای پارتەکەو پێیوایە تورکیا پێویستی بە «دیدگایەکی نوێ»یە. بەپێی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە باباجان کە ڕۆژنامەنوسی تورک-کورد، موژگان هالیس، چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کردوون باس لەوەدەکەن چەند کەسایەتییەکی ئابوری دەیانەوێت بێنە ناو پارتەکەی باباجان بۆ بوژانەوەی ئابوری تورکیا، بۆیە ئامانجی سەرەکی باباجان بوژانەوەی ئابورییە. هەرچەندە باس لەوەدەکرێت عەبدوڵا گول، سەرۆکی پێشووی تورکیا بەشداری دەکات لە پارتە نوێیەکەی باباجان، بەڵام ئەو کەسایەتییە نزیکانەی باباجان نەیانتوانی ئەوە پشڕاست بکەنەوە، بەڵام باس لەوە دەکەن کە «زۆرجار کۆدەبینەوەو سوود لە بیرۆکەکانی دەبینین» بۆیە چاوەرێ ناکرێت بچیتە ناو پارتەکەوە و پێگەیەکی فەرمی وەربگرێت، بەڵکو وەک «ئامۆژگاریەک و برایەکی گەورە» لەگەڵیان دەبێت. لەلایەکی ترەوە یەکێک لە سیاسەتەکانی پارتە نوێیەکەی باباجان، نەهێشتنی خزم خزمێنەیە کە بەیەکێک لەو خاڵە سەرەکییانە دادەنرێت، باباجان لەناو پارتی ئەکەپەدا ڕەخنەی لێگرتووە. یەکێک لە سەرکردەکانی نزیک باباجان دەڵێت «لە ساڵەکانی سەرەتای ئاکپارتیدا خزم رێگەی پێنەدەدرا پێگەی بەرز وەربگرێت لەپارتەکەدا، لەپارتە نوێیەکەدا ئەو بنەمایانەی ئاک‌پارتی دەهێنینەوە مەیدان و کاریان پێدەکەین، ئێمە تەنها دوو پێوەرمان دەبێت: کەسێکی باش بەو کارەکەت بەدروستی ئەنجامبدە». کەسایەتییەکی نزیکی داودئۆغلۆ بڵاویکردوەتەوەو قسەی لەسەر هەردوو پارتەکە کردووە، لەسەر پارتەکەی باباجان دەڵێت، «ئەوان [باباجان و گول] بەدیدگایەکی دیموکراسییەوە ڕێنمایی و سیاسەتەکانیان پەیڕەودەکەن بۆ راکێشانی دەنگدەرانی سیکولار سەبارەت بە راکێشانی دەنگدەری کورد، موژگان هالیس باس لەوە دەکات کە «چاوەڕواندەکرێت چەند کەسایەتیەکی ناو ئەکەپە کەسەرکردایەتی چارەسەری پرسی کوردیان کردووە لە پارتەکەدا بچنە ناو پارتە نوێیەکەی باباجانەوە. هەرچەندە ئەگەری کەمە کە پارتەکە دەنگی هەدەپە ببات بۆ خۆی، بەڵام بەدڵنیاییەوە دەنگی ئەکەپە دەباتەوە لەشارە کوردییەکاندا». هەروەها بەپێی راپۆرتێکی پێگەی ئەحوال نیوزی تورکی کە لەزاری کەسایەتییەکی نزیکی داودئۆغلۆ بڵاویکردوەتەوەو قسەی لەسەر هەردوو پارتەکە کردووە، لەسەر پارتەکەی باباجان دەڵێت، «ئەوان [باباجان و گول] بەدیدگایەکی دیموکراسییەوە ڕێنمایی و سیاسەتەکانیان پەیڕەودەکەن بۆ راکێشانی دەنگدەرانی سیکولار، هەروەها لەهەوڵدان ڕێگەچارە بدۆزنەوە بۆ بازرگانان و چینی ناوەند و قەیرانی ئابوری ئێستا». لەلایەکی ترەوە، بەپێی راپۆرتێکی دیکەی هەمان پێگە، ئەحمەد داودئۆغلۆ بنکەی سەرەکی پارتەکەی لەئیستەنبوڵ و ئەنقەرە دامەزراندووەو ئامادەیە لە ٧٠ پارێزگا دەستبەکاربێت لەکۆی ٨١ پارێزگاکەی تورکیا، بەڵام باسی کاتی دیاریکراوی راگەیاندنی نەکراوە. هەروەها ئاماژەش بەوە دراوە کە لەم مانگەدا داودئۆغلۆ کارنامەیەکی نوێ بڵاودەکاتەوە. داودئۆغلۆ دەیەوێت بنەما سەرەکییە ئیسلامییەکانی ئاک‌پارتی لەپارتە نوێیەکەدا لەخۆبگرێت و دەنگدەری پارێزگار‌و ئیسلامی بەئامانج بگرێت. بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە داودئۆغلۆ، «ئەو دەیەوێت چەند شتێک بگۆڕێن لەوانە، سەرۆکی تورکیا دواتر زیادکردنی دەسەڵاتی پەرلەمان، هەروەها پارتەکەی کاریگەرییەکی باشی دەبێت لەنێو بازنەی ئیسلامییەکان و ژناندا.» داودئۆغلۆ دەیەوێت هاوپەیمانی ئاک‌پارتی لەگەڵ پارتی راستڕەوی مەهەپە کۆتایی پێبهێنرێت و پەرلەمان دەسەڵاتی بۆ بگەڕێتەوە ئایا تاچەند سەرکەوتوو دەبن؟ عەلی باباجان ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٥ وەک جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی و ئابوری کاری کردووە و ئابوری تورکیا لەژێر دەستی ئەودابوو کە نازناوی «قەیسەری ئابوری» هەبووە. لەو ماوەیەدا ئابوری تورکیا گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بۆیە وەک بەڕێوبەرێکی کاریگەر ناو‌و ناوبانگی دەرکردووە. بەپێی راپرسییەک کە لەلایەن ڕۆژنامەی «تی٢٤»ی تورکییەوە ئەنجامدراوە پارتەکەی باباجان دەتوانێت لەسەدا ١٨%ی دەنگەکانی تورکیا بەدەستبهێنێت. بەپێی راپرسییەکە لەسەدا ٣٠%ی ئەو دەنگدەرانە دەنگدەری ئاکپارتین، کە پێیانوایە کاتی ئەوەهاتووە دەنگ بە پارتێکی نوێ بدەن کە ئایدۆلۆژیای سەرەتای سەردەمی دامەزراندنی ئاک‌پارتی هەڵگرتبێت و لەسەدا ٣٠% تریش هاوڵاتی تورکین کە دەیانەوێت بێجگە لە ئاک‌پارتی دەنگ بەپارتی تر بدەن، بەڵام نەک ئەو پارتانەی ئێستا هەن، بەڵکو دەڵێن تورکیا ئێستا پێویستی بەپارتێکی نوێ هەیە. لەبەرئەوەی داودئۆغلۆ دروستکردنی پارتە نوێیەکەی بەدوا ڕێگەچارە داناوەو دەیەوێت لەئاکپارتیدا چاکسازی بکرێت، بۆیە دیارنییە کەپشتگیری بەرفراوانی لێدەکرێت یاخود نا، بەڵام چەند راپرسییەک دەریدەخەن کە لەسەدا پێنج بۆ لەسەدا 10%ی دەنگەکان دەباتەوە. داودئۆغلۆ دەیەوێت هاوپەیمانی ئاک‌پارتی لەگەڵ پارتی راستڕەوی مەهەپە کۆتایی پێبهێنرێت و پەرلەمان دەسەڵاتی بۆ بگەڕێتەوە، کە ئێستا سیستمی سەرۆکایەتی پەیڕەودەکرێت، بەڵام وادیارە ئەم داواکاریانەی جێبەجێناکرێت و ئەردۆغان گوێی بۆ ناگرێت. لەلایەکی ترەوە بەبەراورد بەساڵی رابردوو، ئاستی پەسەندکردنی ئەردۆغان لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە. بەپێی راپرسییەکی دامەزراوەی مێترۆپۆل لەئەنقەرە، ئاستی پەسەندکردن لەلایەن هاوڵاتیانەوە بۆ ئەردۆغان وەک سەرۆکی تورکیا بە لەسەدا ١٠% دابەزیوە. ئەوانەی کەساڵی رابردوو ئەردۆغانیان بەدڵبووە، ڕێژەیان لەسەدا ٥٣% کەمبوەتەوە بۆ لەسەدا 44%. هەروەها ژمارەی ئەوانەش بەرزبوەتەوە کە ئەردۆغانیان وەک سەرۆک بەدڵ نەبووە لەسەدا ٣٨.٢%ەوە بۆ لەسەدا ٤٨.٥%. لەکاتێکدا لەسەدا ٢٧.٧% دڵنیانەبوون لەوەڵامەکانیان. کاردانەوەی ئەردۆغان زۆربەی هەواڵەکانی تایبەت بەپارتە نوێکانی باباجان و داودئۆغلۆ سانسۆری لەسەرە لەلایەن میدیاکانی حکومەتەوە و گرنگی پێ نادرێت. تەنانەت ئەردۆغان خۆی چەند جارێک هێرشی کردووەتەسەر «هەڵگەراوەکان» و باسی لەوە کردووە کە بەرگەی ئەو کێشە و قەیرانانەیان نەگرتووە کە ئێستا پارتەکەی پێیدا تێپەڕدەبێت بۆیە لەبیر دەکرێن. ئەردۆغان بە «خیانەتکار»یش ناوی بردوون و تۆمەتی ئەوەی خستوونەتە پاڵ کەهەوڵ دەدەن «دڵسۆزەکان دابەش بکەن». سەرۆکی ئاک‌پارتی هۆشداری ئەوەشیداوە کە «خیانەتکاران باجی قورس دەدەن بۆ خیانەتەکەیان». ئەردۆغان کە بێزارە لەڕەخنە بەردەوامەکانی داودئۆغلۆ، چەند هەنگاوێکی ناوە بۆ دەرکردنی و دوایین هەنگاو دووشەمەی رابردوو بوو. ڕۆژی ٢ی ئەیلولی ٢٠١٩ دوای چوار کاتژمێر کۆبونەوەی ئەنجومەنی راپەڕاندنی ئاک‌پارتی کەئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات بەکۆی دەنگ بڕیاردرا ئەحمەد داودئۆغلۆ و سێ سەرکردەی تری ئاک‌پارتی بنێردرێنە بەردەم ئەنجومەنێکی لیپێچینەوە تا ئەوەی لە پارتەکە دەربکرێن. پێش کۆبونەوەکە ئەردۆغان رایگەیاند، «ئەگەر کەسانێک هەبن کە لەسەر کاغەز ئەندامی پارتەکەن، بەڵام رێگایان گۆڕیوەو دڵیان لێرە نەماوە، ئەوا پێویست ناکات خۆمان بەدووربگرین لەڕوووبەڕووبونەوەیان». ئەم هەنگاوەی ئەردۆغان بەهەنگاوێکی تەکتیکی ناودەبرێت، چونکە دەیەوێت نەیارەکانی ناچاربکات تا پارتەکانیان رابگەیەنن پێش ئەوەی کاتی لەبارو گونجاوی خۆی بێت. عەبدولقادر سەلڤی، ستوننووسی ڕۆژنامەی حوریەتی تورکی دەڵێت: «جارێکی تر ئەردۆغان ململانێی هەڵبژارد بەسەر سازاندا. هەنگاوێکی ناوە کەڕەنگە سەربکێشێت بۆ لەدایکبوونی پیشوەختەی پارتە سیاسییەکان. دەرکردنی داودئۆغلۆ قۆناغێکی نوێ تۆماردەکات بۆ پارتیە نوێیەکان.» هەروەها سەلڤی باس لەوەش دەکات کە دەرکردنی داودئۆغلۆ ئاماژەیەکە بۆ کەسایەتییەکانی تر وەک عەلی باباجان کە ئەردۆغان سوورە لەسەرئەوەی رووبەڕوویان ببێتەوە. هەروەها ئاماژەش بەوە دەکات کە «ئەمە تەنها سەرەتایە و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەبینین ئەردۆغان لەتوانایدایە چی بکات».
سازدانى: ئارا ئیبراهيم کوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى کاروکاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى له پشکى گۆڕان باس له پلان و کاره‌کانى ده‌کات بۆ چوار ساڵى داهاتوو، جه‌ختیش له‌وه‌ده‌کاته‌وه گه‌شبینه به‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا کێشه‌ى بودجه چاره‌سه‌ر بکات. کوێستان محه‌مه‌د له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ هاوڵاتی وهزارتهکهى به «دڵى» حکومه‌ت ناوده‌بات و ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هاوڕان له‌گه‌ڵی بۆ بووژاندنه‌وه‌ی. هاوڵاتی: ئه‌وله‌ویه‌ت به چى ده‌ده‌ن وه‌ک وه‌زیرى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى؟ کوێستان محه‌مه‌د: ئه‌م وه‌زاره‌ته دووبه‌شه واته دوو وه‌زاره‌ته و هه‌ردووکى گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، ئه‌و به‌شه‌ى کاره په‌یوه‌ندى به ژیانى کرێکار و ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى و دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى کاره‌وه هه‌یه ئه‌وانه ڕێک ده‌خات، په‌یوه‌ندى به توێژێکى زۆر گه‌وره‌ى کۆمه‌ڵگا وه هه‌یه ئه‌گه‌ر ڕێکبخرێت و بیمه‌یان بۆ دابینکرێت، هه‌موو ئه‌و ئیمتیازاتانهى هه‌یانه هه‌یانبێت تۆ ده‌توانى که‌رتى تایبه‌ت بکه‌یته به‌دیلى که‌رتى گشتى. بۆ ئه‌مه پڕۆژه یاسایه‌کى زۆر باشمان ئاماده کردووه، ورده‌کارى ماوه که ئه‌مه جێبه‌جێبکرێت، بچێته په‌رله‌مانى کوردستان، ئێمه ده‌توانین بڵێین سندوقى زه‌مان بۆ ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى زیاتر کاراکهین و به‌ته‌واوه‌تى ژیانى ئه‌وانه بگۆڕین که له که‌رتى تایبه‌تدان. به‌ڕێوبه‌رایه‌تى کار کارى ئه‌وه‌یه هه‌لى کار بۆ بێکاران ده‌سته‌به‌ر بکات و لیژنه‌کانمان ده‌چێت بۆ کۆمپانیاکان، بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت چیان پێویسته و کێیان پێویسته، ناوى خۆیان ده‌نوسن و کار ده‌دۆزنه‌وه، له ڕ‌وى ماددى و مرۆیشه‌وه که‌موکورتیمان هه‌یه‌و لیژنه‌کانمان که‌من و پاره‌شمان که‌مه، پاره‌ى ده‌رچوون و ئه‌مانه رێگرین و پێویستمان به‌وه هه‌یه لیژنه‌کان چالاک بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى بکه‌ین. ئێمه هێلێکى گه‌رممان هه‌یه که ڕۆژانه به‌یانیان ده‌توانن په‌یوه‌ندى بکه‌ن، یه‌که‌م ده‌سته‌به‌ر نه‌کرابێت ده‌سته‌به‌رى بۆده‌که‌ین و شکاتى هه‌بێت له‌خاوه‌ن کاره‌که‌ى، غه‌درى لێبکرێت نایه‌ڵین، خۆشمان به‌دواداچون ده‌که‌ین، چ کرێکارێک ده‌که‌وێته خواره‌وه یان کێشه‌ى ده‌بێت چاودێرى ده‌که‌ین بزانین ده‌سته‌به‌ر کراوه، که ده‌سته‌به‌ر کرابێت پێویسته زهمانهکهى بدرێت، سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى هه‌بێت پێویستى به چالاککردنێکى زۆر هه‌یه له‌ڕوى یاسا و ته‌علیمات و کاریگه‌ریه‌کى زۆر گه‌وره‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر که‌رتى تایبه‌ت. سندوقى زه‌مان که وه‌ک خۆى پاره بده‌ن گرنگى زۆریى هه‌یه، حکومه‌ت هاوکاریان بکات ئێمه ده‌توانین وه‌به‌رهێنانى پێ بکه‌ین ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى داهات بۆ ئه‌وانه‌ى له که‌رتى تایبه‌ت کارده‌که‌ن و کرێکارن. به‌شى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى، هه‌رچى خه‌ڵکه فه‌قیر و هه‌ژاره‌که‌یه لێره‌یه، له‌م وه‌زاره‌ته‌ى ئێمه‌یه و که‌مئه‌ندامه و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت به هه‌موویه‌وه، ئه‌مانه تائێستا بۆیان کراوه ته‌نیا موچه‌یه‌کى که‌مه، به‌پێی ئه‌و یاسایه کۆمه‌ڵێک ئیمتیازات هه‌یه که نه‌چۆته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، یاساکه‌ش پێویستى به هه‌موار هه‌یه بۆئه‌وه‌ى ئیمتیازاته‌کانى بۆ زیاد بکرێت، خۆشبه‌ختانه له هه‌فته‌ى پێشوو له ده‌رئه‌نجامى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نامه‌یه‌کمان بۆ هاتووه، ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى کردووه و پێداچونه‌وه به بژێوى که‌مئه‌ندامانه ده‌کرێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌ک ژیانى دابین بکات، ناوه‌ڕۆکى نامه‌که جێبه‌جێکردنى ناوه‌رۆکى بڕگه‌کانى یاساکه‌یه که نه‌کراوه. هاوڵاتی: کارنامه‌که‌تان ئه‌م خاڵانه‌ى تێدایه؟ کوێستان محه‌مه‌د: له‌ئێستادا سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ین، له‌کارنامه‌که‌دا لیژنه‌یه‌کمان دروست کردوه سه‌ر به وه‌زاره‌ته و له به‌رێوبه‌ر و راوێژکاره‌کان و من ڕامسپاردون که ئه‌وانه‌ى که‌مئه‌ندامان و ئه‌وانه‌ى تر جیابکه‌نه‌وه که له‌ساڵى2012وه هیچ که‌مئه‌ندامێک نه‌نوسراوه و ئه‌مه ده‌که‌ین به خاڵێک بۆئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌سه‌ندى بکات و بیگونجێنێت بۆ دابینکردنى ئه‌و پاره‌یه و ئه‌وکات ده‌ستده‌که‌ین به ناونسینى ئه‌و که‌سانه، لیژنه‌ى پزیشکى بیانبینێت و بڕیار درێت، تۆڕى چاودێرى خێزان که پێشتر (80)هه‌زار که‌س که بڕه پاره‌یه‌کیان هه‌بووه گه‌نده‌ڵى زۆرى تێدابوه و کابینه‌ى پێشوو داواى پێداچونه‌وه‌ى کردووه و ڕاگیره، له‌رێگه‌ى ئه‌و لیژنه‌یه‌وه. بۆ رێنماى تازه و رێبگرێت له گه‌نده‌ڵى و ئه‌وه‌ى که پێویستى نیه بیبڕین و ئه‌وه‌ى پێویستیه‌تى نیه‌تى بۆى بکه‌ین، که‌سێک ڕاسته که نیه‌تى، ئێمه خه‌رجى ده‌که‌ین به پێوه‌ر نه‌ک داهات، ئهمانهۆت ئه‌وه بکه‌ین هه‌مووى وه‌ک یه‌ک ته‌نیا 150هه‌زار دینار نه‌بێت، هه‌یه بارى دارایى زۆر خراپه و منداڵى زۆرى هه‌یه و به‌و پێیه هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆبکرێت، ئه‌م رێنماییه تازه‌یه لیژنه‌یه‌کمان دروست کردووه که پێشتر سندودقى بانکى نێوده‌وڵه‌تى پرۆژه‌یه‌کى بۆ ئاماده‌کردوین و وه‌ک بێوه‌ژن که هیچ داهاتێکى نیه و کچێک که شوى نه‌کردووه و هیچ داهاتێکى نیه، ئه‌و خوێندکارانه‌ى که هاوسه‌رگیریان کردووه، له چاکسازى گیرا و پیاوێک که خێزانى نیه و داهاتى که‌مه، ڕێنماى تازه ده‌رده‌که‌ین و له‌وانه‌یه له‌ئه‌مساڵدا نه‌کرێت. هاوڵاتی: بۆ قه‌رزى بچوک چى ده‌که‌ن تا هه‌لى کار بۆ گه‌نجان دابین بکات؟ کوێستان محه‌مه‌د: مه‌سه‌له‌ى قه‌رزى بچوک پێشتر70ملیار دینار دراوه به خه‌ڵک، 37ملیارمان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به فۆڕمێکى تازه ده‌ست پێده‌که‌ینه‌وه، پێشتر زۆر که‌س هاتووه پاره‌که‌ى پێدراوه‌و ئێستا ناتوانێت بمانداته‌وه، ئێستا ده‌مانه‌وێت پێش ئه‌وه خولێکى پیشه‌یى بۆ بکه‌ینه‌وه بۆ پیشه جیاوازه‌کان، به‌پێى حه‌زى خۆى و شێوازى به‌ڕێوه‌بردنى پرۆژه، که رێگه‌درا ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌کاره‌کانى کارنامه‌که‌مان، جگه له پێداچونه‌وه به هه‌موو چاکسازیه‌کانمان و رێنماییه‌کان که که‌موکورتى تێدایه و له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌که‌وه، بارودۆخى نه‌وجه‌وانان و په‌ککه‌وتوان و شه‌ڵته‌ره‌کان هه‌مووى پێویستى به چاککردن هه‌یه. هاوڵاتی: ده‌توانین بڵێین له کابینه‌ى نۆیه‌م له‌ماوه‌ى ئه‌م چوار ساڵه‌دا، شتێک زیاد ده‌که‌یت بۆ توێژه جیاوازه‌کان و گله‌یى که‌مده‌بێته‌وه؟ کوێستان محه‌مه‌د: خۆم زۆر گه‌شبینم و که بودجه چاره‌سه‌ر بکرێت له‌گه‌ڵ ناوه‌ند، ئه‌گه‌ر هیچ پێشهاتێکى خراپ و کاره‌ساتێک ڕونه‌دات، من پێموایه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌مویان هاوڕان له‌گه‌ڵمان و هاوکارمان ده‌بن و پێیانوایه گرنگى تایبه‌تى پێبدرێت، له زۆربه‌ى وڵات پێی ده‌وترێت دڵى حکومه‌ت، تائێستا گرنگى پێنه‌دراوه، له هه‌یکه‌لى وه‌زاره‌ته‌که و که‌مترین فه‌رمانبه‌رمان هه‌یه و زۆرترین کارده‌که‌ن و که‌مترین موچه وه‌رده‌گرن، بۆیه زۆربه‌ى زۆرى فه‌رمانبه‌ره‌کان ده‌ڕۆن یا مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن، پێداچونه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان بکه‌ن و کارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تیش وه‌ک کارمه‌ندانى به‌غداد هه‌یانبێت، ئیمکانیه‌تى مرۆیمان زۆر که‌مه‌و سه‌نته‌رى ئۆتیزم له‌سلێمانى 37فه‌رمانبه‌رى هه‌یه، 32فه‌رمانبه‌ریان، گرێبه‌ستى ده‌وڵه‌مه‌ندێکى ئه‌م شاره‌یه که به‌س پاره‌که ببڕێت ده‌بێت سه‌نته‌ره‌که داخه‌ین که 70منداڵى تێدایه و کارمه‌ندانى نه‌وجه‌وانان زۆربه‌ى گرێبه‌ستن، له هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک وایه ئه‌گه‌ر پارێزگاره‌کان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان پاره‌مان لێببڕن ده‌بێت سه‌نته‌رى ئۆتیزم دابخه‌ین. هاوڵاتی: وه‌ک تیمى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، وه‌زاره‌ته‌کانتان زیاتر ئابورین و خه‌ڵکى هه‌رێم چوارساڵ له قه‌یراندایه و چۆن ده‌توانن کارێک بکه‌ن خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان له‌ڕوى ئابورییه‌وه وه‌زعیان باشتر بێت؟ کوێستان محه‌مه‌د: په‌یوه‌ندى به تیمى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه نیه، په‌یوه‌ندى به کابینه‌ى نۆیه‌مه‌وه هه‌یه، له‌هه‌مووى گرنگتر ڕێکه‌وتنه‌که‌ى هه‌رێم و ناوه‌نده که بۆ ساڵى ئاینده جێبه‌جێبێت و بچێته پێشه‌وه، ئه‌وه کێشه‌ى گه‌وره‌ى ئێمه چاره‌سه‌ر ده‌کات، به‌داخه‌وه داهاتى هه‌رێم تائێستا تاک سه‌رچاوه بوه و جه‌ختى زیاترى کردۆته سه‌ر نه‌وت و جه‌ختى نه‌کردۆته سه‌ر کشتوکاڵ، بازرگانى و گه‌شتوگوزار، بۆیه پێوستمان به ئه‌وه‌یه ئه‌و ڕێکه‌وتنه جێبه‌جێبکرێت، له سه‌ره‌تاى کۆبونهوهکانداین وه‌زیرى دارایى و ئاوه‌دانکردنه‌وه له‌و لیژنهدان. هاوڵاتی: تاچه‌ند گرنگه داهاته‌کان هه‌مووى له‌وه‌زاره‌تى دارایى کۆببێته‌وه تا شه‌فافیه‌ت به‌رجه‌سته ببێت؟ کوێستان محه‌مه‌د: کۆکردنه‌وه‌ى داهاته‌کان و هه‌مووى بچێته‌وه وه‌زاره‌ت و له‌وێوه دابه‌شبکرێته‌وه بڕیارى بۆ ده‌رچووه، چونکه پێشتر مه‌سه‌له‌ى گومرگ و باج هه‌مووى نه‌ده‌چۆوه دارایى باج به‌شێوه‌یه‌کى ڕێکوپێک وه‌ربگیرێت، زیادکردنى سه‌رچاوه‌ى داهات و که‌رته جیاوازه‌کان و هه‌موویان په‌یوه‌ندى به کۆى کابینهوهکهوه هه‌یه و چه‌ند بڕیارێک ده‌رچووه و کشتوکاڵ و گه‌شتوکوزار درێژخایه‌نه و کاتى ده‌وێت، ئه‌وه‌ى هه‌نوکه‌ییه و پێویسته پشتى پێببه‌ستین ئه‌وه‌یه له‌به‌غداده‌وه دێت ئه‌وه‌ش به‌شێکى موچه‌یه، هه‌رێمى کوردستان جدین له‌گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ له جێبه‌جێکردنى ڕێکه‌وتنه‌که هیچ ڕێگه‌یه‌کى تر نییه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئابورى ببوژێنینه‌وه پشت به بودجه‌ى به‌غداد ببه‌ستین. هاوڵاتی: قه‌یرانى دارایى کۆتایى نه‌هاتووه؟ کوێستان محه‌مه‌د: ئه‌گه‌ر کۆتایى پێهاتووه بۆ پرۆژه‌کان ده‌ست پێناکاته‌وه، بۆ موچه وه‌ک پێویست و له‌کاتى خۆیدا نادرێت، که‌واته کۆتایى نه‌هاتووه، هه‌موو کات وه‌زاره‌تى دارایى کێشه‌ى هه‌یه که‌ى پاره‌که ده‌کرێته سه‌ر حسابى هه‌رێم، دوا ئه‌که‌وێت و نادرێت، بۆیه بهبڕواى من کۆتایى نه‌هاتووه، به‌س کێشه‌ى موچه کۆتایى هاتووه، ئه‌ویش وه‌ک پێویست نا. هاوڵاتی: باس له‌وه کراوه حکومه‌ت قه‌رزاره، باس له‌وه‌کراوه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران که چه‌ند قه‌رزارین؟ کوێستان محه‌مه‌د: له کۆبونه‌وه‌ى یه‌که‌مى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باس کرا، که حکومه‌ت به‌رچاوى ڕونبێت که قه‌رزه‌کان چه‌ندن و قه‌رزارى کێین، چۆن ده‌توانین کۆتاى پێبهێنین، له‌و ڕوه‌وه‌شه‌وه باسکرا که له‌کارنامه‌ى حکومه‌تدا سه‌رۆکى حکومه‌ت باسى له‌وه‌کرد که لیژنه پێکده‌هێنرێت، که ئاماده‌ى ده‌که‌ن و ده‌یکه‌نه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به‌ڵام ئه‌وه‌ش کاتى ده‌وێت. هاوڵاتی: له‌کابینه‌ى هه‌شته‌م پێشهاتێک هات به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى گۆران دا به‌هۆى پرۆژه یاسایه‌که‌وه، ترستان له‌وه نییه ئه‌وه دووباره ببێته‌وه؟ کوێستان محه‌مه‌د: تائێستا هیچ کێشه‌یه‌ک نیه بۆ ڕێکه‌وتنه‌که، چونکه هه‌ر نه‌با پابه‌ندبین له‌پێناو خه‌ڵکدا، چونکه خه‌ڵک ماندووه و ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه هه‌موو هه‌ولێک ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بهلێنانهى که به خه‌ڵکمان داوه جێبه‌جێى که‌ین. هاوڵاتی: چى بۆ که‌مئه‌ندامان ده‌که‌ن، ده‌توانن ته‌واوى کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن؟ کوێستان محه‌مه‌د: مه‌رج نیه ته‌واو بێت، چونکه مرۆڤ وایه به‌رده‌وام داواکارى هه‌یه، ژیانیش وا پێویست ده‌کات بۆیه ئیمه هه‌موو هه‌ولێکى خۆمان دهکهینهگهڕو یه‌کێک له‌کاره‌کانمان ئه‌وه‌یه و یه‌که‌م جاره یه‌کێک بێت له خاڵه‌کان، له کۆبونه‌وه‌ى وه‌زیران راگه‌یاندراوه و که گرنگى به‌م توێژه دراوه و یاساکه‌یان جێبه‌جێبکرێت، یاساکه پێویستى به هه‌موارکردنه‌وه‌یه و به دڵنیاییه‌وه کاریان بۆدههکم و که کاریان بۆنه‌که‌م من سوێندم خواردووه و وه وه‌ک بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئه‌رکمان ئه‌وه‌یه که کار نه‌که‌ین که‌واته نه سوێندنهکهمان نه کارمان بۆ خه‌ڵک نه‌کردووه. هاوڵاتی: گله‌یی ئه‌وه ده‌کرێت ئه‌و که‌یسانه‌ى په‌یوه‌ندی به کوشتنى ژنانه‌وه هه‌یه، تاوانباره‌کان به سوڵحی عه‌شایه‌ری ئازاد ده‌کرێن، وه‌زاره‌ته‌که‌ى ئێوه چی له‌م باریه‌وه ده‌کات؟ کوێستان محه‌مه‌د: خۆى ئه‌مه زۆربه‌ى حاکم بڕیار ده‌دات، به‌ڵام ئێمه کاتێک کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین، دادگا بڕیارى ئازادکردنى ده‌دات و شه‌ڵته‌ر بڕیار ده‌دات به‌و پێیه بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌وه‌ى تر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خه‌ڵک تاچه‌ند راستن، کچێک شه‌ڕى بووه له‌گه‌ڵ باوکى، باوکى وه‌ریناگرێته‌وه چونکه چۆته شه‌ڵته‌ره‌کان، واته وا سه‌یرى شه‌ڵته‌ره‌کان نه‌کات خه‌ڵکى خراپ کۆده‌کاته‌وه و ئه‌رکى ئێمه‌یه و ئه‌و مه‌فهومه ناشرینه بسڕینه‌وه و خیزانى جێگره‌وه به‌خێوى کات و ڕێنمایمان هه‌یه بۆ ئه‌وه، له دنیادا خانه‌ى نه‌وجه‌وانان نه‌ماوه.
شاناز حه‌سه‌ن سه‌رۆکایه‌تى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى کوردستان کار له‌سه‌ر کاراکردنه‌وه‌ى لیژنه‌ى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستور ده‌کرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕاوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌کرێت و سه‌ره‌ڕاى شکستهێنانى هه‌وڵه‌کانى ڕابردوو بۆ په‌سه‌ندکردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى کوردستان. به‌پێى یاساى ژماره 19ى ساڵى 2008 پرۆژه یاساى ده‌ستوورى هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه په‌سه‌ندکراو بڕیارى له‌سه‌ردرا، پاش هه‌موارکردن لیژنه‌ى بۆ پێکهێنرا بۆ پێداچوونه‌وه به مادده‌کان و نزیکه‌ى (30) مادهشى پێداچوونه‌وه‌ى پێداکراوه‌و به‌ڵام به‌هۆى ناکۆکی لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر چه‌ند ماده‌یه‌ک ته‌واونه‌کرا. لیژنه‌ی ده‌ستور به‌پێی یاسایه‌ک له‌ساڵى 2013 ده‌ستبه‌کاربوو، که ده‌بوایه 21 که‌س بێت به‌ڵام 20 که‌س ده‌ستنیشانکران، پێنج لایه‌نى سه‌ره‌کى و دوو پێکهاته. به‌جۆرێک پارتى 4 که‌س و یه‌کێتى 4 و گۆڕان 3 که‌س، یه‌کگرتوو 2، کۆمه‌ڵ 1 که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان یه‌کى یه‌ک کورسى. له‌ماوه‌ى سێ مانگى کارکردنى لیژنه‌ى ده‌ستور له‌خولى چواره‌مى په‌رله‌مان، نوسنهوهیان بۆ پێشه‌کیه‌که‌ى و سێ ده‌روازه‌ى کردووه و 74 مادده نوسراوه‌ته‌وه و 200 کاتژمێر کۆبونه‌وه کراوه. دانا دارا، ڕاوێژکارى یاسایى، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتى «ماوه‌ى سێ مانگ کارمان بۆکرد، ئامانجمان ئه‌وه‌بوو ده‌ستوره کۆنه‌که هه‌موار بکه‌ینه‌وه، به‌ڵام سه‌رى نه‌گرت بۆیه کارمان کرد به‌نوسینه‌وه‌ى و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆریشمان نوسییه‌وه، به‌ڵام ڕگیرا». وتیشى «به‌داخه‌وه نه‌گه‌یشتوینه ده‌روازه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان و گۆڕان و پارتى لێیان بوو به‌کێشه و کێشه‌کانى ده‌ره‌وه هاته ناو لیژنه‌که و لیژنه‌که په‌کى که‌وت». ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا گرنگترین خاڵ که‌وایکرد که پێویسته بۆ هه‌ر بڕیار‌و مادده‌یه‌ک هه‌موو لایه‌نه‌کان ڕ‌ازى بن، سازان بوو که به هه‌مووان پێکه‌وه کار بۆ کاراکردنه‌وه‌ى بکه‌ن واته به کۆى ده‌نگ نه‌بێت. دانا دارا، وتی «پێویسته به‌تایبه‌ت یه‌کێتى و پارتى باوه‌ڕیان به‌وه بێت ببنه خاوه‌نى ده‌ستور ئه‌و کات ده‌توانرێت کارابکرێته‌وه«. وتیشى «له‌به‌رنامه‌ى کارى هه‌موو لایه‌نه‌کان باس ده‌کرێت، به‌ڵام ئیتر ئه‌وه‌ى تر ده‌که‌وێته ده‌ستبه‌کاربوونى لیژنه‌که و تاچه‌ند کارى بۆ ده‌که‌ن ئه‌وه گرنگه«. عه‌باس فه‌تاح، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتى «له‌ئیستادا ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى بۆ کاراکردنه‌وه‌ى سه‌ردانى هه‌موو حزبه‌کان ده‌کات، بۆ پشتیوانیکردن له‌نوسینه‌وه و ڕاپه‌راندنى کاره‌کانى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستور». له‌باره‌ى ڕۆڵى حزبه‌کانه‌وه وتى «حزبه‌کان بێگومان رۆڵیان ده‌بێ، چونکه ده‌ستور مه‌سه‌له‌یه‌کى زۆر گرنگه و په‌یوه‌ندى به هه‌موو لایه‌نه فه‌رمیه‌کان و دامودهزگاکانیشهوه هه‌یه«. له‌ناو ده‌ستوردا نوینه‌رى لایه‌نە سیاسیه‌کان و پشتیوانى لایه‌نه‌کانى تێدایه، بۆیه پێویست به‌وه ده‌کات بۆ پشتیوانى و پێکه‌وه دانیشتن، چونکه هه‌ندێک مادده بیروڕاى جیاوازی له‌سه‌ره‌و بۆ لێکنزیکبونه‌وه‌ى کورد گرنگه. عه‌باس فه‌تاح وتیشى «هه‌موو لایه‌ک ئه‌گه‌ر نیه‌تیان هه‌بێت ئه‌و بیروباوه‌ڕه جیاوازانه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و زۆر نه‌بون که ببنه ئه‌وه‌ى نه‌بێته هۆى ڕێکه‌وتن له‌نێوان لایه‌نه‌کان». ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان بڕیاریداوه پرۆژه‌ى ده‌ستووری هه‌رێمى کوردستان کارا بکرێته‌وه، به‌ڵام به‌فه‌رمى تائێستا هیچ کارى بۆ نه‌کراوه. ڕوپاک ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى کوردستان، بۆ هاوڵاتی وتى «حزبه‌کان به‌رنامه‌ى کاریان کاراکردنه‌وه‌ى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستور بوه‌و له‌ئه‌نجامیشدا پێویسته ئه‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جێبکرێت». وتیشی «گرنگ نیه سه‌ردانى حزبه‌کان بکرێت بۆ قسه‌کردن، چونکه ئه‌مه له‌ناو په‌رله‌ماندایه و پێویسته پرس به سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کان بکرێت». به بڕواى سه‌لام عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتى کارکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى ده‌ستوور له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا، «ئاسانتر» ده‌بێت. سه‌لام عه‌بدوڵڵا، به ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتی وت «هه‌موو لایه‌نه‌کان بیرکردنه‌وه‌یان گۆڕاوه بۆ ده‌ستور، پێم وایه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه سه‌رده‌گرێت و ده‌بینه خاوه‌ن ده‌ستورى خۆمان». وتیشى «وڵاتى بێ ده‌ستور، به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى که نه دیموکراتى تێدا چه‌سپیوه‌و نه یاسا به‌و ئاسته‌یه، که ده‌ستورى نه‌بێت، به‌رده‌وام پێکهاته‌یه‌کى لاواز له‌حکومه‌تێکى لاواز ده‌بێت». لەخولی رابردوی پەرلەمانی کوردستان (خولی چوارەم)، فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمان پڕۆژەی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی پێشکەشکرد، بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی لەسەرۆکایەتییەوە بۆ پەرلەمانی، ئەگەرچی سێ لایەنی دیکەش بەهەمانشێوە پڕۆژەیان هەبوو، بەڵام هەندێکیان لێی کشانەوە و دواتر بوە هۆی پەکخستنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵ و رێگریی کردن لەسەرۆکی پەرلەمان و تیمی وزاریی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی هەرێم بۆ سەر کارەکەیان، کە دواتر ئەو پرسە قەیرانێکی گەورەی سیاسی و یاسایی لێکەوتەوە. عه‌دنان عوسمان، په‌رله‌مانتاری پێشووتری کوردستان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى نووسینه‌وه‌ى ڕه‌شنووسى ده‌ستوور له‌خولى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان به هاوڵاتی وت «به گوێره‌ى به‌رنامه‌که کارى ده‌کرد و کاته‌که که‌م بوو، پێویستبوو کارمان له خاڵه ناکۆکه‌کانه‌وه ده‌ستپێبکردایه، که گه‌یشتینه خاڵه گرنگه‌کان کاته‌که ته‌واو بوو، بۆیه کاره‌کان ڕاگیران». هه‌روه‌ها وتى «گرنگترین شت ئیراده‌یه بۆ رێزگرتن له ده‌ستور، رێزگرتن له‌ده‌ستور وه‌ک خودى ده‌ستوره‌که گرنگه، پێویسته ئه‌و داموده‌زگا و لایه‌نانه هه‌بن که هه‌ڵده‌ستن به رێزگرتن له‌مافه‌کانى مرۆڤ و هاوڵاتیان». وتیشى «من ئه‌و ئیراده‌یه نابینم، چونکه ئه‌وه‌نده‌ى قسه له‌سه‌ر شتى تر کراوه، قسه له‌سه‌ر ده‌ستور ناکرێت».
ئارا ئیبراهیم به‌پێى رێکه‌وتنى نێوان حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌بوو مانگانه بڕى 68 ملیار دینار له‌بودجه‌ى هێزه وشکانییه‌کان بۆ پێشمه‌رگه ڕه‌وانه بکرێت که ماوه‌ى هه‌شت مانگه ئه‌م دۆسیه‌یه وه‌ک خۆى ماوه‌ته‌وه و بڕه‌که‌ى 544 ملیار دیناره. به‌پێى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019ی عێراق، بودجه بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ته‌رخانکراوه که مانگانه بڕى 68 ملیار دینارى له بودجه‌ى هێزه وشکانییه‌کانى عێراق بدرێته پێشمه‌رگه. رێبوار که‌ریم مه‌حمود ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتی وت «خه‌رجکردنى لەدەسەڵاتی وه‌زاره‌تى داراییه، قسه‌مان له‌گه‌ڵ کردووه وتویهتى له‌م رۆژانه‌دا خه‌رجده‌کرێت، به‌ڵام نازانین ئه‌م رۆژانه که‌یه؟» هه‌روه‌ها وتیشی «ئه‌گه‌ر له‌مساڵدا ئه‌م پاره‌یه خه‌رجنه‌کرێت، ده‌فه‌وتێت، چونکه یاسای بودجه بۆ یه‌ک ساڵه«. ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت پێنج نوسراویان ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و به‌رگرى عێراق کردووه‌و تا ئه‌م ساته یه‌ک دینار خه‌رج نه‌کراوه. جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «تا ئه‌م ده‌قه‌یه یه‌ک دینار نه‌گه‌شتۆته هه‌رێم، ئه‌وه مانگى نۆیه هێشتا یه‌ک دینارى نه‌نێردراوه«. هه‌روه‌ها وتیشى «هه‌فته‌ى رابردوو دوایین نوسراوی وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقى ناردووه که به‌پێى یاساى موازەنه 68 ملیار دینار به‌پێى ماده‌ى یاسایى له‌بودجه‌ى عێراق ته‌رخان کراوه بۆ پێشمه‌رگه که‌بڕه‌که‌ى 68 ملیار دیناره، داوا ده‌که‌ین ئه‌م پاره که‌ڵه‌که‌بووه بدرێت». وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پێنج نوسراوی ناردوه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، وه‌زاره‌تى به‌رگرى، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا. جه‌بار یاوه‌ر وتى «تا ئێستا به‌دواداچونمان کردووه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌ڵێت ده‌بێت وه‌زاره‌تى دارایى بیدات، کێشه‌که په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نییه«. ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو داواى هه‌ژمارى بانکیان کردووه و بۆیان ناردوون، که‌ئه‌ویش هه‌ژماری بانکى وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێمه له‌لقى بانکى ناوه‌ندى عێراق له‌هه‌ولێر. ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت وه‌زیرى دارایى عێراق که جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانه بۆ کاروبارى ئابوورى ده‌سه‌ڵاتى ناردنى پشکى پێشمه‌رگه‌ى هه‌یه. شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا، به‌هاوڵاتى وت «وه‌زیرى دارایى ده‌ڵێت وه‌زیرى به‌رگرى عێراق تازه دانراوه چاوه‌رێى ئه‌وه‌ین، به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه وه‌زیرى دارایى ناوێرێت له‌به‌ر شه‌قامى عێراقى و فراکسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌کان ئه‌و 68 ملیار دینارى مانگانهیهى پێشمه‌رگه خه‌رج بکات له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌رێم نه‌وتى راده‌ست نه‌کردووه«. به‌پێى یاساى بودجه دیارى کراوه که‌مانگانه 68 ملیار دینار له‌بودجه‌ى هێزه وشکانییه‌کانى عێراق بۆ پێشمه‌رگه ره‌وانه بکرێت. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى عێراق وتى «یاساى بودجه بۆ یه‌ک ساڵه ده‌بێت تا مانگى داهاتوو چاره‌سه‌رى بکرێت و رێگایه‌ک بدۆزرێته‌وه که ئه‌مه یاسایه‌و وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌توانێت و له‌ده‌سه‌ڵاتیدایه خه‌رجى بکات». شیروان میرزا وتیشى «وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ده‌سه‌ڵاتى خهجکردنى داوه‌ته وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، ئێمه‌ش له به‌دواداچونه‌کانمان بۆ ئه‌و پرسه به‌رده‌وام ده‌بین». به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، ئه‌گه‌ر بێت ئه‌و 544 ملیار دیناره که پشکى هه‌شت مانگى بودجه‌ى پێشمه‌رگه‌یه له‌به‌غداوه بنێردرێت بۆ حکومه‌تى هه‌رێم، بۆ موچه خه‌رجى ده‌کات. سه‌رچاوه‌یه‌ک له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌رێم که نه‌یویست ناوى بهێندرێت، جه‌ختى له‌وه کرده‌وه کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌ت ده‌یه‌وێت که‌ئه‌گه‌ر بودجه‌ى پێشمه‌رگه بنێردرێت، حکومه‌ت ده‌یه‌وێت مووچه‌ی مانگێکى فه‌رمانبه‌رانى پێ پێشبخات که سێ مانگه دواکه‌وتووه. سه‌رچاوه‌که وتى «ئه‌گه‌ر به‌غدا پشکى پێشمه‌رگه ره‌وانه بکات، حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ندێ داهاتى دیکه‌دا ده‌توانێت موچه‌ى مانگێکى فه‌رمانبه‌ران بداته‌وه و کورتهێنانه‌که بۆ دوو مانگ کهمکباتهوه«
هاوڵاتى هەوڵدەدرێت لە ڕێگەی سوڵحی عەشایەریەوە کێشەی سیروانی کوێخا نەجم ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەگەڵ ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی چارەسەر بکرێت کە دوو هەفتە لەمەوبەر دەستگیرکراوە بە تۆمەتی «هەڕەشەی رفاندن». سیروانى کوێخا نه‌جم، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیى نیشتیمانى کوردستان، به فه‌رمانى دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئاسایشى سلێمانی ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه ده‌ستبه‌سه‌رکراوه. لە ئێستاشدا له رێگه‌ى کوێخا و پیاو ماقوڵانهوه هه‌وڵده‌درێت کێشه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامى مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی بۆ چاره‌سه‌ربکرێت. خه‌یروڵڵا کوێخا شه‌ریف، که‌سایه‌تى دیارى عه‌شیره‌تى شوان، له‌و باره‌یه‌وه به هاوڵاتى وت «ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر، له سه‌ر پۆست و پێکهێنانى حکومه‌ت ده‌مه‌قاڵى که‌وتوه‌ته نێوان سیروانی کوێخا نه‌جم و ئاسۆ مامەندەوە، گوایە هه‌ڕه‌شه‌ى له ئاسۆ مامه‌ند کردووه، ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌رکى خۆمان هه‌وڵمانداوه ئه‌و دوو به‌ڕێزه ڕێکبخه‌ینه‌وه، بۆیه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تى ناوداردا، سه‌ردانى ئاسۆ مامهندمان کردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌که‌ى له‌گه‌ڵ سیروان کوێخا نه‌جم». به‌پێى زانیارییه‌کانى هاوڵاتى که له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگاداره‌وه ده‌ستیکه‌وتووه، هۆکارى ده‌ستبه‌سه‌رکردنى سیروانى کوێخا نه‌جم لە مانگی رابردوودا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که هەڕەشەی لە ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامى مه‌کته‌بی سیاسى و لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکی یه‌کێتیدا کردوە ئەوەش لە دەمەقاڵێیەکدا. ئەو دەمەقاڵەیەش کاتێک روویداوە کە مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی سەرگەرمی ده‌ستنیشانکردنى کاندیدى پۆسته وزارییهکانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم بووە. قوڵبوونه‌وه‌ى کێشه‌که ئه‌و کاته روویدا، که یه‌کێتى دوو پۆستى وزاریی بۆ پارێزگاى که‌رکوک له کابینه‌ى نۆیه‌مدا دیاریکرد بۆ مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى یه‌کێتى، بەڵام هیچیان بە سیروانى کوێخا نه‌جم نەدرابوو، ئەگەرچی خۆی داواى پۆستێکى وزاریی کردبوو. دواى ئەوەی ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکی یه‌کێتی هەڵدەستێت بە دەستنیشانکردنی هه‌ریه‌کە له (خالید شوانى بۆ وه‌زیرى هه‌رێم، ره‌وه‌ندى مه‌لا مه‌حمود بۆ وه‌زیرى ناوچه کوردستانیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم) له پشکى که‌رکوک، سیروانى کوێخا نه‌جم هه‌ڕه‌شه‌ی له ئاسۆ مامه‌ند کردووه و تۆمەتباریکردوە بەوەی بێبەشی کردوە لەو دوو پۆستە. ئەمەش لەکاتێکدا روویداوە کە یەکیتی لە بەستنی کۆنگرەی خۆی نزیک بۆتەوە، هەر دوێنێ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ئەو حزبە لە سلێمانی کۆبوویەوە و بڕیاریدا 7-12-2019 کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەی ببەستێت. دواى دوو هه‌فته له ده‌ستبه‌سه‌رکردنى سیروانى کوێخا نه‌جم، کە ئێستادا پیاوماقوڵان و سه‌رۆک عهشیرەتەکاتى سنوورى پارێزگاى که‌رکوک چه‌ند هه‌وڵێکیان داوه بۆ کۆتاییهێنان به کێشه‌که‌و ئازادکردنى سیروانى کوێخا نه‌جم، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕۆژى 6/9 ژماره‌یه‌ک سه‌رۆک عه‌شیره‌تى ناوشوان، له‌گه‌ڵ ئاسۆ مامه‌ند کۆبوونه‌وه. خه‌یروڵڵا کوێخا شه‌ریف، که‌سایه‌تى دیارى عه‌شیره‌تى شوان، وتى «کاک ئاسۆ بڕیاریداوه، له ته‌واوى مافه‌کانى خۆى خۆش ببێت که له‌سه‌ر سیروانى کوێخا نه‌جم هه‌یه‌تى و ته‌نها هه‌ندێک شتى ورده ماوه که به‌جێى هێشتووه بۆ یاسا و رێکارى یاسایى خۆى وه‌ربگرێت». ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ى عه‌شیره‌تى شوان، ڕاشیگه‌یاند «له ئێستادا له ده‌زگایه‌کى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستگیرکراوه و کوڕه‌که‌ى سه‌ردانى ده‌کات. شوێنه‌که‌ى زۆر باشه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ى شاخه و ئێستا خانهنیشتى پێشمه‌رگه‌یه، شوێنه‌که‌ی زۆر شیاو نیه، ده‌بوو له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و له شوێنێکى ئازادتر دهستبهسهربوایه«. دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئاسایشى سلێمانی، رۆژى 25/8/2019 به ماده‌ى (421) فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ سیروانى کوێخا نه‌جم، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیى نیشتیمانى کوردستان ده‌رکردووه، له‌سه‌ر سکاڵاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى چالاکییه‌کانى دژه‌تیرۆر. دواتر ئاژانسى پاراستن و زانیاری/ ، له‌باره‌ى ده‌ستگیرکردنى سیروان کوێخا نه‌جم ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیى روونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکردووه‌ته‌وه و به‌پێى ڕوونکردنه‌وه‌که ناوبراو «تومه‌تباره به‌کێشه‌یه‌ک که‌ده‌توانێت وه‌ک هه‌ر هاوڵاتییه‌کى دیکه‌ى ئه‌م هه‌رێمه بچێته به‌رده‌م دادوه‌رى لێکۆڵینه‌وه‌و به‌رگرى له‌خۆى بکات». سیروان نەجم رەشید ناسراو بە سیروانی کوێخا نەجم تەمەنی ٦٠ ساڵەو لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی وەکو ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژیردراوەو ساڵی رابردووش وەک بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لەچەمچەماڵ دەستنیشان کرا.
کاکەلاو عەبدوڵا گۆڕینەوەی پەلامارو هێرشی سەربازی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا دوای چەندین ساڵ سەریهەڵدایەوە لەسەر سنور‌و جارێکی تر بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکانیان پێشێلکردەوە و وادەردەکەوێت هێرشی تر بەڕێوەبێت ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە حیزبوڵای لوبنانی چەند هێرشێکی مووشەکی کردە سەر بنکەو بارەگاکانی ئیسرائیل لەگەڵ بەئامانجگرتنی ئۆتومبیلێکی زرێپۆشی ئیسرائیلی لەنزیک شارۆچکەی ئەڤیڤمی ئیسرائیل. بەپێی وتەی بەرپرسانی حیزبوڵا، هێرشەکان بوونە هۆی برنیدارکردنی چەند سەربازێکی ئیسرائیلی و کوشتنی یەکێکی دیکە. دەستبەجێ دوای هێرشەکەی حیزبوڵا، سوپای ئیسرائیل دەستیکرد بەهاویشتنی تۆپ و بەپێی وتەی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل نزیکەی ١٠٠ تۆپیان ئاراستەی حیزبوڵا کرد. هەرچەندە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لەهێرشەکاندا بنکەیەکی سەربازی و ئەمبولانسێک زیانیان پێگەشتووە بەڵام ئەوەشی دووپاتکردەوە کە هیچ سەربازێکیان نەبوەتە قوربانی بەپێچەوانەی بانگەشەی حەسەن نەسروڵا، سەرکردەی حیزبوڵاوە کە هێرشەکانی بە سەرکەوتوو وەسف کرد بەو پێیەی چەند قوربانییەکی لێکەوتوەتەوە. بەپێی راپۆرتێکی «تایمز ئۆف ئیسرائیل» ئەو وێنەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکرانەتەوە و نیشانی دەدات کەسەربازی ئیسرائیلی برنیدار دەگوازرێنەوە فێڵێک بووە لەلایەن هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل بۆ خۆڵکردنە چاوی حیزبوڵا تا وابزانن کە هێرشەکنایان قوربانی لێکەوتووەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی تری هەمان پێگەی ئیسرائیل، هێزی ئامسانی ئیسرائیل دوای هێرشەکەی حیزبوڵا لەئامادەباشیدابوون بۆ پەلامارێکی چڕ بۆ سەر پێگە مووشەکییەکانی حیزبوڵا لەلوبنان بەڵام کشاونەتەوە دوای ئەوەی هیچ سەربازێکی ئیسرائیلی نەبووە قوربانی. سەرچاوەیەک لە هێزەکانی ئاسمانی ئیسرائیل وتی «ئەو راستییەی کەنەسروڵا نەیتوانی هیچ ئیسرائیلییەک بکوژێت رزگاری کرد لەوەی پێگەی موشەکە ئامانج پێکەرەکانی تێکبشکێت چونکە فرۆکەکان لەئاسماندا بوون.» بەپێی راپۆرتەکە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەسەر دەریای سپی ناوەڕاستەوە بوون و ئامادەبوون بۆ وەرگرتنی گڵۆپی سەوزی حکومەت تا هێرش بکەنەسەر پێگەکانی حیزبوڵا. هێرشەکانی حیزبوڵا بۆ سەر سنور لەلایەن ئیسرائیلەوە چاوەڕوانکراوبوو چونکە پێشتر هێزەکانی ئیسرائیل پێشبینیان کردبوو. بەپێی راپۆرتێکی «زە گاردیانی» بەریتانی هێزەکانی ئیسرائیل لەسەر سنور بەدرێژایی ئەم هەفتەیە چاوەڕێی ئەو هێرشە بوون بەوپێیەی جێگری سەرکردەی حیزبولا هۆشداریدابوو لەهێرشێکی کت‌وپڕ بۆ سەر ئیسرائیل لەتۆڵەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت و سوریا لەهەفتەی ڕابردوودا. لەم چەند هەفتەیەی دواییدا ئیسرائیل چەند هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدا بۆ سەر ئەو چەکدارە میلیشیایانەی ئێران کە لەعێراق و سوریا و لوبنانن. حیزبوڵا ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەکوشتنی دوو ئەندامی لە سوریا لە هێرشە ئاسمانیەکەدا لەگەڵ هێرشی دوو فڕۆکەی بێفرۆکەوان بۆ سەر بەیروت. نایم قاسم ، جێگری سەرکردەی حیزبوڵا هەفتەی رابردوو وتی، «ژینگەکە هی ئەوە نییە جەنگێک دروست بێت بەڵام هی ئەوەیە بەرپەرچدانەوەیەکی تێدا بکرێ». ئیسرائیل تا ئێستا هێرشەکەی بەیروتی لەئەستۆ نەگرتووە بەڵام راپۆرتە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن ئۆپەراسیۆنەکە بۆ تێکشکاندنی دامەزراندنی کەلوپەلی موشەکی ئاراستەکراو بووە. هەفتەی رابردوو ئیسرائیل رایگەیاند کە زانیاری هەیە ئێران یارمەتی حیزبوڵا دەدات بۆ دامەزراندنی موشەکی ئاراستەکراو لەلوبنان، کە ئەم هەنگاوەی پێ قبوڵناکرێ. هەر ئەمەش وایکرد هێرش بکاتەسەر بنکەی چەکدارەکانی سەر بەئێران لەسوریا و عێراقیش کە پێیوایە ئێران هەوڵدەدات ئەو وڵاتانە وەک بنکەیەک بەکاردەهێنێت بۆ پەلاماردانی. لەساڵی ٢٠٠٦ەوە هیچ لایەکیان، ئیسرائیل و حیزبوڵا، ئارەزوییان بۆ جەنگ دەرنەبڕیوە کە ئەوکات نزیکەی مانگێکی خایاند و بووە هۆی مردنی ١٢٠٠ کەس لە لوبنان کە زۆربەیان مەدەنی بوون و نزیکەی ١٦٠ ئیسرائیلیش بوونە قوربانی. بەڵام لەو نێوەندەدا هەریەکیان «هێڵی شین»یان پێشێلکردووە بە هێرشکردنەسەر یەک لەساڵانی ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٣، ٢٠١٥، ٢٠١٨. دوایین هێرشی دژ بەیەک ئەم ئاڵوگۆڕە موشەکییەی یەکشەممەی رابردوو بوو کە جارێکی تر «هێڵی شین»ی نەتەوەیەکگرتووەکانیان پێشێلکردەوە. هێڵی شین هێڵێکی نەتەوەیەکگرتووەکانە بەدرێژایی سنوری نێوان لوبنان و ئیسرائیل کە لەساڵی ٢٠٠٠ەوە راگەیاندراوە ئەویش بۆ جیاکردنەوەی سنور‌و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل بوو لەلوبنان کاتێک ساڵی ١٩٧٨ ئیسرائیل لەهێرشێکدا باشوری لوبنانی داگیرکرد ئەویش لەتۆڵەی ئەو هێرشەی ڕێکخراوی ئازادی فەلەستین ئەنجامیداو ٣٧ ئیسرائیلیان کوشت. نزیکەی ١٠ هەزار کارمەند لەم ئەرکەی نەتەوە یەکگرتوەکاندا بەشدارن لە ٤٥ وڵاتی جیاوازەوە. لە ١٩ی مارسی ١٩٧٨ نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی دەرکرد بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە لوبنان، هەروەها هێزە کاتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی دامەزراند و هەمان ساڵ هێزەکان گەشتنە سنوری لوبنان بۆ دڵنیابوونەوە لە کشانەوەی ئیسرائیل. لەسەروبەندی هێرشەکانی ئەم هەفتەیە هێزە کاتییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا داوای دەستبەجێ بنبەستکردنی هەموو چالاکییەکان و راگرتنی هێرشەکانی کرد لەهەردوولا. لەترسی زیاتر قووڵنەبوونەوەی کێشەکە و سەرنەکێشانی بۆ جەنگ، سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان رایگەیاند کە پەیوەندی بە مایک پۆ‌مپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سیاسییە باڵاکانی فەرەنساوە کردووە بۆ تاووتوێکردنی کێشەکە و راگرتنی. دوابەدوای ئەم پێشهاتانە هێرشی هەردوولا ڕاوەستان بەڵام سەرکردەی حیزبولا دووشەممەی رابردوو رایگەیاند «هیچ هێڵێکی سوور نەماوە، ئەگەر تۆ [ئیسرائیل] هێرش بکەیت ئەوا سنورەکانت، سەربازەکانت، کۆمەڵگە نیشتەجێبونەکانت، ئەوانەی لەسەر سنورن و ئەوانەشی لەناو ئیسرائیلدان دەبنە ئامانج». نەسروڵا هۆشداری ئەوەشیدا کە ئەو هێرشەی یەکشەممە ئەنجامیاندا بۆ سەر پێگەکەی ئیسرائیل «لەداهاتوودا دووبارە دەبێتەوە بەشێوەیەکی گەورەترو زەبەلاحترو گرنگتر». هاوکات ئێران پشتگیری هێرشەکەی حیزبوڵای کرد‌و بە هەنگاوێکی بەرپەرچدانەوە ناوزەندی کرد. «سزاکەی ڕژێمی زایۆنی لەلایەن حیزبوڵاەوە پێوەرێکی پەرچەکرداری بوو کە سووربوونی بەرەی بەرهەڵستی نیشاندا کە لەتونایدایە بەرەنگاری هەڕەشە ببێتەوە»، عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وای وت. هاوکات بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری ئەوەیدا دژی هەر هەڕەشیەک دەبنەوە بکرێتە سەریان بۆ پاراستنی ئیسرائیل «لەدەریا، وشکانی و ئاسمانداو هەروەها بەردەوام دەبین لەکارکردن لەدژی هەڕەشەی موشەکە ئامانج پێکەرەکان».
سازدانی: شاناز حه‌سه‌ن هونەرمەندی گۆرانیبێژ دکتۆر رەوا جەمال باس لەدۆخی هونەری کوردی دەکات لەئێستاداو هەروەها باس لەبەرهەم و کارە هونەریەکانی خۆی و پیشەکەشی دەکات وەکو پزیشکی ددان. دکتۆر رەوا رەخنە لەمیدیاکان دەگرێت کە هەموو بەرهەمێک بڵاودەکەنەوە، کە ئەو پێیوایە باش و خراپ لێکنادرێتەوەو هەڵسەنگاندن بۆ بەرهەمەکان ناکرێت پیش بڵاوکردنەوەیان. ڕه‌وا جه‌مال له 2013 سیدیه‌کى بڵاوکرده‌وه به‌ناوى گه‌ڕامه‌وه، سیدى بۆ کوێ بڕۆم 2019 بڵاوبۆته‌وه، 13ساڵه پزیشکى ددانه و 10 ساڵه گۆرانیبێژه. له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى باسى له‌وه‌کرد هه‌رگیز به نیازى ئه‌وه نه‌بوه ببێت به گۆرانیبێژ و ئه‌لبومى خۆی هه‌بێت، به‌ڵام پزیشکى حه‌زى خۆى بوو هه‌وڵى بۆداوه. هاوڵاتى: بۆچى پزیشکى ددانت هه‌ڵبژارد؟ ڕه‌وا جه‌مال: من حه‌زم له پزیشکى بوو وه‌ک حه‌زى خۆم، به‌ڵام که سه‌یرى برا گه‌وره‌که‌م ده‌کرد پزیشکه، شه‌وو ڕۆژ و جه‌ژن و بۆنه‌کان هه‌مووى له ده‌وام بوو، بۆیه حه‌زم لهپزیشکى ددان کرد وه‌ک ددان دروستکردنیش داتاشینى تێدایه له‌سه‌ر شێوازى ددان، خۆشم ده‌ستى ڕه‌سمم هه‌بوو، بۆیه ئه‌وه‌م هه‌ڵبژارد. هاوڵاتى: لایڤ موزیک ناکه‌یت؟ ڕات چییه به‌رامبه‌رى؟ ڕه‌وا جه‌مال: من مه‌به‌ستم هیچ نیه، به‌ڵام حه‌زم له‌وه نیه له شوێنێک دانیشم، پارچه‌یه‌ک کاغه‌زم بۆ بنێرێت، بڵێت ئه‌وه ئه‌وه‌م بۆ بڵێ، ڕاسته من گۆرانى بۆ گوێگر ده‌ڵێم، به‌ڵام ئه‌وه جه‌وى هونه‌رى نیه، جه‌وى هونه‌رى کۆنسێرته، له شوێنێکدا دانیشیت و دوو هه‌زار که‌س گوێى لێده‌گرێت، به‌گشتى لایڤ موزیک خراپ نیه، به‌ڵام وه‌ک ڕاى خۆم من نایکه‌م. هاوڵاتى: ڕات به‌رامبه‌ر کۆنسێرتهکانى ئێستا چۆنه؟ ڕه‌وا جه‌مال: ڕاسته که‌سانێکى زۆر ده‌چن و قه‌ڕه‌باڵغه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ى سه‌رقاڵى قاوو قیژو وێنه‌گرتنن، ئه‌وه‌نده گوێ لههونهرمهندهکه ناگیرێت، من خۆشم بۆ زۆربه‌ى کۆنسێرته‌کان ده‌چم. هاوڵاتى: زیاتر گۆرانیه‌کانى تۆ چ ستایلێکن؟ بۆ ئه‌و ستایله هه‌ڵده‌بژێریت؟ ڕه‌وا جه‌مال: هه‌ر ستایلێک بێت ده‌یڵێم گوێ به‌وه ناده‌م، به‌و مه‌رجه‌ى له‌گه‌ڵ خامه‌ى ده‌نگمدا بگونجێت، زیاتر حه‌زم له بابه‌ته کلاسیک و ڕۆمانسى و خاوه‌کانه، هه‌ست ده‌که‌م ده‌نگم بۆ ئه‌و بابه‌تانه باشتره، وه‌ک له‌وه‌ى سرودێکى نیشتیمانى بڵێم یان گۆرانیه‌کى حه‌ماسى بڵێم. هاوڵاتى: به‌ڕاى تۆ چى زۆر گرنگه له‌هه‌ڵبژاردنى گۆرانیدا؟ ڕه‌وا جه‌مال: له گۆرانیدا تێکست هه‌ڵبژاردن زۆر گرنگه، ڕاسته شیعرى ئاسان هه‌ڵده‌بژێرم، به‌ڵام وا ده‌کات گاریگه‌رى هه‌بێت له‌گه‌ڵ گوێگر، شیعرى گۆرانى نابێت قسه‌ى ڕۆژانه بێت، به‌داخه‌وه. هاوڵاتى: بۆچى هونه‌رمه‌ندانى ئێستا به‌رهه‌مى زۆر بڵاوده‌که‌نه‌وه، له‌کاتێکدا به‌ماوه‌یه‌کى که‌م نامێنێت و ون ده‌بێت به‌رهه‌مه‌که؟ ڕه‌وا جه‌مال: من هه‌مووى ده‌گێڕمه‌وه بۆ گوێگر، چونکه ده‌بینێت گوێگرێکى باشى هه‌یه‌و هه‌موو گوێى لێده‌گرێت بۆیه به‌رده‌وام ده‌بێت. هاوڵاتى: هونه‌رمه‌نده‌کانى ئێستا زۆر ستایلى جیاواز به‌کارده‌هێنن، ئایا ئه‌مه کاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر نه‌وه‌ى تازه؟ ڕه‌وا جه‌مال: گۆڕانگاریه‌کان له‌هه‌موو دنیادا هه‌یه‌و بگره ئێمه دواشکهوتوین له چاو وڵاتانى ده‌ره‌وه، دره‌نگتر به‌م پێشکه‌وتنه سه‌رده‌میانه‌ى ئێستا گه‌یشتوین، له‌هه‌موو دنیادا ئه‌مانه هه‌یه، به‌ڵام بابه‌ته کلاسیک و گۆرانیبێژه قورس و سهنگینهکانى خۆیان، پارێزراوه و گوێگرى خۆى هه‌یه. هاوڵاتى: ئه‌رکى کێیه به‌رهه‌مى باش و خراپ لێکجیابکاتهوهو هه‌موو به‌رهه‌مێک نه‌درێته به‌ر گوێى گوێگر؟ ڕه‌وا جه‌مال: یه‌کێک له‌هه‌ڵه‌کانى میدیا ئه‌وه‌یه که هه‌موو به‌رهه‌مێک بڵاوده‌که‌نه‌وه و هیچ فلته‌رێک نیه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان، چونکه به‌ڕاستى زۆربه‌ى که‌ناڵه‌کان ئاسمانین که له‌وانه‌یه له‌هه‌موو جیهانه‌وه ئه‌و به‌رهه‌مه ببینرێت، وا گریمان بیانیه‌ک بیکاته سه‌ر که‌ناڵه‌که‌ى تۆ، ڕه‌وایه بڵێت ئه‌وه هونه‌رى ئه‌و میلله‌ته‌یه. هاوڵاتى: سه‌ره‌تا زۆربه‌ى گۆرانییه‌کانى تۆ گۆرانییه کۆنه‌کان بوون و دهتوتنهوه؟ گۆرانییه تایبهتهکانیشت هه‌ڵبژاردووه؟ ڕه‌وا جه‌مال: سه‌ره‌تا من حه‌زم له گۆرانى بوه‌و وه‌ک گوێگرێکى ئاسایى دانیشتوم گوێم لێگرتووه و ئه‌و گۆرانیانه‌ش پرسم به که‌س نه‌کردووه که کام گۆرانیه خۆشه له‌ناو خه‌ڵکدا و ته‌نیا حه‌زى خۆم بوه و حه‌زم له‌و گۆرانیانه بوه، سه‌ره‌تاش وه‌ک تێستى ده‌نگم ئه‌وانه‌م ده‌وته‌وه و له فه‌یسبوکى خۆم بڵاومده‌کرده‌وه، نه‌ک بۆ بازرگانى به‌کاریان بهێنم، تابزانم ده‌نگم چۆنه و لاى خه‌ڵک مه‌قبوله و ده‌چێته ناو خه‌ڵکه‌وه، ئه‌وکات ده‌توانى گۆرانى خۆتت هه‌بێت. هاوڵاتى: پێت وایه له وڵاتى ئێمه‌دا هونه‌ر و گۆرانیبێژى به‌تایبه‌ت گرنگى خۆى پێدراوه؟ ڕه‌وا جه‌مال: من تازه‌م له بواره‌که‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌یه زۆر خراپه‌و هونه‌رى ڕه‌سه‌ن به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، راسته گۆرانیبێژ زۆره، به‌ڵام زۆربه‌ى زۆرى له‌سه‌ر ستایله تازه‌کان کارده‌کات و گرنگى به‌وه ده‌ده‌ن، من ناڵێم گۆرانى سونه‌تى بڵێ، ده‌توانى گۆرانى مۆدێرنیش بڵێیت کوردیانه بیڵێیت. هاوڵاتى: سه‌باره‌ت به‌ئاوازى وه‌رگیراوى تورکى و فارسى و ئاوازه جیاوازه‌کان که له‌ئێستا زۆر به‌کارده‌هێنرێت؟ڕات چیه؟ ڕه‌وا جه‌مال: مه‌رج نیه ته‌نیا ئاوازێکى ئازه‌رى و تورکى و فارسى بهێنیت و وشه‌ى کوردى بکه‌یته سه‌ر، ئه‌و هه‌موو ئاوازداره کوردیه جوانه‌مان هه‌یه، ئاوازى زۆر جوانیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه خزمه‌تێک بکات باشه، کاتێک که گۆرانیه‌ک ده‌هێنیت که وه‌رگیراویش بێت، هه‌وڵبده بیکوردێنى، به‌هه‌مان شت ده‌یهێنیت، هیچ گۆرانکاریه‌ک نه‌کراوه و له‌ڕوى یاسایشه‌وه ڕێگه‌پێدراو نیه، هیچ خزمه‌تێک به‌هونه‌ر و کلتورى کوردى ناگه‌یه‌نێت. هاوڵاتى: بۆچى گۆرانیبێژه کۆنه‌کان ده‌نگیان نیه و سستن له به‌رهه‌مى تازه؟ ڕه‌وا جه‌مال: ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى که ئیشى جوانیان کردووه، هه‌موویان سستن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ئێستا هه‌یه به‌مانگێک به‌رهه‌مێک بڵاوده‌که‌نه‌وه، کۆپى ڕایت زۆره و هه‌موو گۆرانیه‌ک بڕێک پاره‌ى تێده‌چێت، دواى ئه‌وه‌ش هیچ جێگه‌یه‌ک ناگرێت و قیاسى هونه‌رو مانه‌وه‌ى هونه‌ریش به زۆرى نیه، گۆرانیه ڕه‌سه‌نه کۆنه‌کان که‌تائێستاش ماونه‌تەوه زۆربه‌یان کلیپیان بۆ نه‌کراوه. هاوڵاتى: هاوکارى هونه‌رمه‌ندان تاچه‌ند ده‌کرێت؟ ڕه‌وا جه‌مال: ده‌کرێت، به‌ڵام جیاوازى زۆر هه‌یه‌و له‌م وڵاته‌دا هه‌موو شتێک وایه و به‌هاوڕێیه‌تى و براده‌رى کارت باشه، ئه‌وه نه‌بێت هیچت بۆناکرێت، به‌هۆى نه‌بونى کۆمپانیاى گه‌وره‌ى ئه‌و بواره‌وه‌یه که‌من و هونه‌رمه‌ندی زۆر زۆره، وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریش فریاناکهوێت. هاوڵاتى: به‌رهه‌مه‌کانى خۆت کێ هاوکارته؟ ئایا خۆت یان لایه‌نێک هاوکاریت ده‌کات؟ ڕه‌وا جه‌مال: زۆربه‌ى زۆری خۆمم، چه‌ند کلیپێکم نه‌بێت چه‌ند براده‌رێکم هاوکارم بون. هاوڵاتى: پێت وایه ده‌توانرێت هونه‌ر بکرێت به‌پیشه؟ ڕه‌وا جه‌مال: ناکرێت، چونکه لاى ئێمه که تۆ به‌رهه‌مێک ده‌که‌یت، که‌سێک ههوادارته ئاماده نه‌بێت بچێت سیدیهکت بکڕێت به (5)هه‌زار دینار، که بزانى هیچ داهاتێکى نابێت، بۆ ده‌یکه‌یت، چونکه هه‌موو شتێک به‌پاره‌یه، من خۆم ده‌توانم به کاره پزیشکیه‌که‌م سپۆنسەرى بکه‌م بۆ خۆم، به‌ڵام که‌سى تر هه‌موو به‌رهه‌مێک هاوکارى له‌کوێ بهێنێت، که‌هیچ داهاتێکیشى لێدهستنهکهوێت، نه‌ک من که‌سیش نایه‌وێت چى هه‌یه‌تى له‌کاره هونه‌ریه‌که‌دا سه‌رفى بکات و هیچى لێدهستنهکهوێت. هاوڵاتى: تۆ وه‌ک گوێگر گوێ له‌کام گۆرانی ده‌گریت، له کۆن و تازه‌کان؟ ڕه‌وا جه‌مال: گۆرانیه کۆنه‌کان زۆربه‌ى گوێ لێده‌گرم، به‌ڵام گۆرانیه تازه‌کان یه‌ک گۆرانى نیه، له‌وانه‌یه خه‌ڵک وابزانێت ئهنانیم و هه‌ر خۆم بهشت ده‌زانم، به‌ڵام گۆرانى جوان هه‌یه به‌س زۆر ده‌گمه‌نه، یه‌ک گۆرانى نیه به‌ته‌واوى تێکست و میلۆدیهکهیم له‌به‌ربێت، له‌سه‌دا 90ى گۆرانیه تازه‌کان گوێم لێنه‌گرتووه. هاوڵاتى: ئایا هونه‌رت وه‌ک حه‌ز هه‌ڵبژارد؟ حه‌زت له چى تر بوو به‌ده‌ر له هونه‌رو پزیشکى؟ ڕه‌وا جه‌مال: من هونه‌رم وه‌ک حه‌زێکى منداڵى خۆم هه‌ڵبژاردووه‌و هه‌ر حه‌زم له‌گۆرانى خاو بووه و وه‌ک نه‌جمه‌دینى غوڵامى و مه‌زهه‌رى خاڵقى، کاره‌که‌م که پزیشکیه وه‌ک کار هه‌ڵمبژاردووه و زۆر حه‌زیشم لهیاریزانى تۆپى پێ بوو، به‌ڵام له‌م وڵاته‌دا به‌هونه‌ر ناتوانى بژیت، بۆیه که نمره‌یه‌کى به‌رز ده‌هێنیت، کۆمه‌ڵگاکه و خێزانیش هانت ده‌ده‌ن بۆ پزیشکى یان ئه‌ندازیارى چونکه هونه‌ر ناتوانى خۆتى پێ بژیه‌نیت له‌م وڵاته‌دا . هاوڵاتى: بۆچى تائێستا هاوسه‌رگیریت نه‌کردووه؟ ئایا کاره‌که‌ت ڕێگر بووه؟ ڕه‌وا جه‌مال: هیچ هۆکارێکى نیه، من به‌ڕاستى زۆر گرنگیم پێنه‌داوه و مه‌رج نیه هه‌موو گه‌نجێک له‌ته‌مه‌نێکى دیاریکراودا هاوسه‌رگیرى بکات، هه‌موو شتێک قیسمهتیشه، گرنگ ئه‌وه‌یه که‌سێکى گونجاو بدۆزیته‌وه له بیرکردنه‌وه‌ى تۆوه نزیک بێت. هاوڵاتى: ڕۆژانه خەڵک سه‌ردانت ده‌که‌ن به‌هۆى بوارى هونه‌رییه‌وه ناوى بیستبیت و سه‌ردانت بکاته‌وه؟ ڕه‌وا جه‌مال: ڕاسته زۆرجار سه‌ردان ده‌که‌ن به‌هۆى هونه‌ره‌وه منیان ناسیوه، به‌ڵام بوارى ته‌ندروستى وایه که جارێک سه‌ردان ده‌که‌یت که ئیشه‌که‌ت به‌دڵ نه‌بێت نایه‌یته‌وه جارێکى تر، بۆیه زۆربه‌ى وه‌کو یه‌که‌م جار ده‌ورى هه‌یه، به‌ڵام بێگومان که کاره‌کانمیان به‌دڵ نه‌بێت نایه‌نه‌وه بۆ دووه‌م جار‌و خۆشم له‌و که‌سانه نیم که به ته‌ماع بم ته‌نیا ڕۆژى چوار بۆ پێنج نه‌خۆش ده‌بینم و پزیشکى ددان کارى ورتره. هاوڵاتى: چیت هەیە لە کۆتاییدا بیڵێیت؟ ڕه‌وا جه‌مال: به‌هیوام ئه‌و دۆخه به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا به‌رده‌وام نه‌بێت، به‌ڵام خه‌ریکه سیماى پایته‌ختى ڕ‌ۆشنبیرى نامێنێت و خه‌ڵک ئه‌وه‌نده‌ى گوێ له گۆرانیه‌کى به‌ندو خێرا ده‌گرێت گوێ لهگۆرانیهکانى تر ناگرێت، به‌داخه‌وه نازناوى رۆشنبیرى زۆر له‌که‌دار کراوه‌و دژایه‌تى ده‌کرێت.
هاوڵاتى به‌کر عه‌لی، شاعیر و رەخنە گر، له 19/6/1968 له‌گه‌ڕه‌کى کانێسکانى شارى سلێمانى له دایکبووه، تا پۆلى دووه‌مى ناوه‌ندى ده‌خوێنێت و به‌هۆى ده‌ستکورتى و نه‌دارییه‌وه ده‌ستبه‌ردارى خوێندن ده‌بێت. به‌ڵام به‌رده‌وام سه‌رقاڵى خوێندنه‌وه ده‌بێت و ته‌نانه‌ت له ناخۆشترین و ناله‌بارترین ساته‌کانى ژیانیدا ده‌ستبه‌ردارى خویندنەوە نابێت. له‌ساڵى 1986 باوکى بۆ ماوه‌ى ساڵێک و سێ مانگ له زیندانه‌کانى سلێمانى و موسڵ زیندانى ده‌بێت. بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکیش (حه‌لیمه خان)ی دایکى له (ئه‌منه سووره‌که)ى سلێمانى ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێت و (کوێستان)ی خوشکه تاقانهیشى به‌هه‌مان شێوه بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێک له‌زیندانى موسڵ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بێت. ته‌نانه‌ت براژنهکهیشى بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌که‌ى واته براى (به‌کر) ئیعتراف بکات. دوو براى به ناوه‌کانى (ئاکۆ و عومه‌ر) لەساڵى (1989) له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه له‌سه‌ر کوردایه‌تى و ئه‌ندامێتیان له‌ڕیزه‌کانى یه‌کێتیدا گولله‌باران ده‌کرێن. له پاش تیرۆرکردنیشى برایه‌کى، که پێشمه‌رگه‌ى دێرین و خانه‌نشینى یه‌کێتى ده‌بێت، له شارى (بانه)ى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له کاتى ئیشکردندا له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌کى به‌رزه‌وه، به‌بیستنى هه‌واڵه‌که ده‌که‌وێته خواره‌وه‌و دواتر تووشی نه‌خۆشى ده‌روونى ده‌بێت و هه‌ر به‌هۆى ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه ساڵى 2006 کۆچى دوایی ده‌کات. دایکیشى به ناسۆرو حه‌سره‌تى کوڕه‌که‌یه‌وه پاش دوو ساڵ لهشههیدبوونى سوێی ده‌بێته‌وه‌و کۆچى دوایی ده‌کات. به‌کر عه‌لى بۆ خۆیشى له‌ساڵى 1987 له‌لایه‌ن ڕ‌ژێمى به‌عس ده‌ستگیرده‌کرێت، به‌تۆمه‌تى یارمه‌تیدان و هێنانى پێشمه‌رگه بۆ ناو شار‌و پاش چوار مانگ له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کى زۆر ئازاد ده‌کرێت. له ساڵى 1989 جارێکى تر له‌لایه‌ن ئه‌منى سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر ده‌کرێت و پاش ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کى زۆر، خۆڕاگرانه به‌رگرى ده‌کات و ئیعتراف له‌سه‌ر هیچ شتێک ناکات و ئازاد ده‌بێت. هه‌روه‌ک له ده‌فته‌رى یاداشتهکانییهوه ده‌رده‌که‌وێت، که چه‌ندین کار‌و چالاکى گرنگ و ترسناکى بۆ یه‌کێتى ئه‌نجامداوه. له پاش مه‌راسیمى 1ى ئایار و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له یه‌کێتی و پاشان زیندانیکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی له‌زیندانه‌کانی یه‌کێتی دا، ڕوو ده‌کاته هه‌ڵه‌بجه، که ئه‌وکاته به هۆى شه‌ڕى براکوژییه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتی دیموکراتی کوردستاندا بوو. ئه‌مه‌ش کاریگه‌رترین هه‌نگاوى دوورکه‌وتنه‌وه‌ى (به‌کر) ده‌بێت له یه‌کێتى و ڕێکخستنه‌کانى، که زیاتر له 10 ساڵ، زۆر به گه‌رمى و په‌رۆشه‌وه کارى تێدا ده‌کرد. له هه‌ڵه‌بجه کۆمه‌ڵێک که‌سى رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رو هونه‌رمه‌ند ده‌ناسێت و له گه‌ڵیاندا کارێکى شانۆیی پێشکه‌ش ده‌کات، به‌ناوى (قریشکه‌کان). له‌پاش نزیکه 2 مانگ مانه‌وه‌ى له هه‌ڵه‌بجه، ده‌گه‌ڕێته‌وه شارى سلێمانى و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تیکردن و خزمه‌تکردنى دانیشتوانى هه‌ژارنشینى حامیه (پارکی ئازادی ئێستا). بەو هۆیەشە بە گوڵە سوورەکەی حامیە ناوی دەرکردبوو. رۆژانى 9-10/ 7/1993 له دووه‌مین ساڵیادى راپه‌ڕینه‌که‌ى به‌هارى 1991، یه‌کێتى نووسه‌رانى کورد کۆڕێکى شیعر خوێندنه‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک شاعیر ساز ده‌کات. له‌وێدا هه‌مووان شیعرى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى ده‌خوێننه‌وه، به‌ڵام (ئه‌بوبه‌کر عه‌لى) وه‌ک هه‌میشه جیاواز له هه‌مووان، شیعرێکى سۆزدارى ده‌خوێنێته‌وه. گه‌رچى ده‌بێته مایه‌ى خۆشحاڵى میوانه‌کان، به‌ڵام هه‌ندێک له ئاماده‌بووان ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌ى ده‌رده‌بڕن. له‌باره‌ى ئه‌و رۆژه‌وه‌و له ده‌فته‌رى یاداشته‌کانى ئه‌و شه‌وه‌دا، له به‌شێکدا ئاوا ده‌نووسێت. «من هه‌میشه له سه‌نگه‌ردام، چاوه‌ڕێش نیم هیچ کام له پارته‌کان سێبه‌ر بگه‌یه‌ننه ئه‌و هه‌ڵقرچانه بێده‌نگ و نهێنییه‌ى ناوه‌وه‌م، یان به واتایه‌کى تر من له‌و میهره‌جانه‌دا ویستم ئه‌وه بسه‌لمێنم، که هه‌رگیز خۆم به کهڵهبابى به‌ر مایکرۆفۆن نه‌زانیوه‌و ناشزانم. من هه‌ندێ ئه‌رکى نیشتمانى هه‌ن، نایانده‌م به قه‌ڵه‌مه‌که‌م و سواڵى چه‌پڵه‌ش ناکه‌م و به‌نیازیش نیم خۆم ته‌رشیح بکه‌م، بۆ ده‌زگایه‌کى باڵا، تا شیعر‌و نه‌ڕه نه‌ڕ پاسپۆرتی ئه‌و خه‌ونه‌م بن. بۆ نانه‌ڕێنم؟!» له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى کێشه‌ى خانووه بێ تاپۆکانى حامیهوه، به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ (ى.ن.ک) جۆرێک له گرژى و ئاڵۆزى و دوورکه‌وتنه‌وه‌ى تێده‌که‌وێت. ئیدى پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى له هه‌ڵه‌بجه به‌ماوه‌یه‌کى که‌م له 17/8/1994 له‌لایه‌ن ئاسایشى سلێمانییه‌وه له نیوهڕۆیهکداو له‌ماڵه قوڕینهکهى خۆیاندا لهحامیه، ده‌ستگیرده‌کرێت و ماوه‌ى شه‌ش ڕۆژ له ئاسایشى سلێمانى به‌ند ده‌کرێت. وه‌کو خۆى دواتر بۆ هاوڕێ و که‌سه نزیکه‌کانى گێڕاوه‌ته‌وه، که‌سێک له ده‌ره‌وه‌ى ئاسایشه‌وه دێت و به شێوه‌یه‌کى «وه‌حشه‌تناک» ئه‌شکه‌نجه‌ى ده‌دات. لەساڵی ١٩٩٤ دەبێت بە نوێنەری خەڵکی حامیە بۆ ناڕەزایەتی و وەستانەوە دژی بڕیاری ڕوخاندنی خانوەکانی ئەو ناوچەیە و کردنی بەپاڕک، جێگای ئاماژەیە گشت خەڵکی حامیە هەژار و نەدار بوون، بەکر عەلی-ش وەک مرۆڤدۆست و کەسێک کە بڕوای بە هزری چەپخوازیی هەبووە بەرگری لەم خەڵکە کردووە. لەیەکی ئایاری جەژنی کرێکاراندا، لە یاریگای سلێمانی بەناوی خەڵکی حامیە وتارێک پێشکەش دەکات ڕووی دەمی دەکاتە دەسەڵاتدارانی سلێمانی و دەڵێت: ‹›ئێوە کە بیر لە گۆڕینی ئەو ژیانە (قوڕینە)مان ناکەنەوە بە ژیانێکی وەک هی خۆتان (گوڵین) بۆ هێندەشمان پێ ڕەوا نابینن؟›› (فەرەیدون عارف: ٢٠١٥: ل٢٢) بەم شێوەیە وتارێکی پڕ لە حەماسەت پێشکەش دەکات، هەر ئەمەش وادەکات دەسەڵاتدارانی شارەکە هەراسان بکات و لەمە بەدواوە دەکەونە دوای و دەستگیری دەکەن، دواتر ئازاد دەکرێت. جێگای ئاماژەیە لەلایەن ڕژێمی بەعسیش لەساڵی ١٩٨٧ دەستگیر دەکرێت، بەتۆمەتی هێنانی پێشمەرگە بۆناو شار دوای چوار مانگ ئەشکەنجە و ئازار ئازادی دەکەن. لەساڵی ١٩٨٩ دوو جار لەلایەن ڕژێمەوە دەستگیردەکرێت و دوای ماوەک ئازاد دەکرێت. دوای قوڵبوونەوەی کێشەی خانووە بێتاپۆکانی حامیە ‹›لە ١٧/٨/١٩٩٤ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە لەنیوڕۆیەکدا و لەماڵە قوڕینەکەی خۆیدا لەحامیە، دەستگیر دەکرێت و ماوەی شەش ڕۆژ لە ئاسایشی سلێمانی بەند دەکرێت. وەک خۆی دواتر بۆ هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی گێڕاوەتەوە، کەسێک لە دەرەوەی ئاسایشەوە دێت و بەشێوەیەکی وەحشەتناک ئەشکەنجەی دەدەت.›› (فەرەیدون عارف؛ ٢٠١٥؛ ل٢٦) وا بڕیار بوو لە ١/٩ دا خانوەکان بەسەر خەڵکی حامیە بڕوخێنن، لەو ڕۆژەدا خەڵکەکە بڕیاریدا خۆپیشاندانێکی هێمنانە بکەن لە بەردەم قایمقامی شارەکە، بەکر علی یەکێک بوو لە سەرەکیترین نوێنەرەکانی خەڵکی ناڕازی، دوای گرد بوونەوە، پاسەوانەکان بەزەبری هێز کەوتنە بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، دوای دەستنیشانکردنی بەکر علی چەکدارەکان لە پشتەوە گوللەیەکی لێدەدەن، دواتر چەکدارێک دەگاتە سەر سەری گوللـەیەک دەنێ بەناو دەمیەوەو شەهید دەبێت. بەکر عەلی ١٤ ڕۆژ بەر لەشەهیدکردنی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا بوو. دوای ٦ ڕۆژ لە ئازار‌و ئەشکەنجەدان ئازاد دەکرێت، ٨ ڕۆژ بەسەر ئازادکردنی تێناپەڕێ زۆر بەنامەردانە شەهیدی دەکەن. شەهیدکردنیشی پیلان بۆداڕێژراو بووە و پێشتریش هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە. ئەو لەیەکێک لە یاداشتەکانیدا دەنووسێت ‹›بەلای منەوە کەوتنی مرۆڤێک، بەقەد بەربوونەوەی ئەستێرەیەک سەرنجڕاکیشە، تەنانەت هەرئەم هەستەش بوو وای لێکردم بەوپەڕی پەستی و بێ ئارامییەوە بڵێم: با شەقامەکان بەگوڵ سوور کەین، نەک بە خوێن.›› دایە دایە..دایە ئازارە بێ جەمسەرەکەی شیعر‌و، دەسرازەو لای لایە لەگەڕانی ئەو جانتایەی خۆمی تیابووم دام بەشانا.. درەختێ بووم هەڵیان کەندم لەنێو دنیای ڕەگەکانا ڕۆژگارەکان لە چاوی قەسیرەوە ڕەنگ ئەڕێژن تابووتە کانیش پێم ئەڵێن: دایکت دەمرێ و لەدەستی تۆیا دەینێژن شەقامەکان لە هەردوو قاچم ئاڵاون گەر بێ و بچم وا تێک دەشکێم پەراسووم دەچێت بەچاوما گەر بێ و نەچم ئەبمە تەختە و لەقەراغی شۆستەکانا بزمار دەژی لەهەناوما دایە..دایە وا دەبینم خۆزگە کانم لەگەڵ میلی کاتژمێردا یەکتر ئەخۆن.. ئەم شیعرانە وڵاتە گچکەکەی من و گونکی ژێر تیرۆگەکەی تۆن. ئای له عه‌زابم.. چۆن ته‌ره نابم شه‌قامێک نییه، ڕاوی نهنابم ڕۆژێکم نییه، به‌دیار سووتانی عومری دایکمه‌وه هه‌تیو و گریاو، ههڵنهکورمابم *** هاوار له عومرم. ! بۆ ئینسان نه‌بم.. بۆ حیکایه‌ت بم؟ بۆ حه‌قم نییه به‌حورمه‌ته‌وه له تێپه‌ڕینی عومرم شایه‌ت بم؟ تــــکـــــا له وڵاتێکا خۆشم ده‌وێی گردۆڵکه‌و چیاکانیشی که ئێستاکه له سه‌رێکی تاشراو ئه‌چن بێ نزارن، هی ئێمه‌نین هی پایته‌خت و ژنه‌کانی سهرکۆمارن.. ده‌سا گه‌وره‌م، هۆ ئه‌و کچه‌ی سێبه‌ره‌که‌شم ئهیهوێی، گه‌ر خۆشتده‌وێم مه‌هێڵه قه‌ت خۆشم بوێی!. ئەمەوێ بێی.. هۆ ئەو ڕقەی سی و شەش مانگە خۆشم دەوێی دڵنیابە فرمێسکێکی لە گلێنەی هەموو شعرێکما ئەبینرێی.. بەڵام ئەفسووس تۆش هەر وەکو کچانی تری شارەکەم.. با نیت شنەی چەم نیت زنەی شەستە بارانیت پرووشەی تەنیا درۆ و، عەتر بۆیە و، بووکە شووشەی. من ئه‌ڕۆم و تکایه پێیبڵێن ئیتر به دیدارم ناگاته‌وه.. من ئه‌ڕۆم و که ڕۆیشتیشم، وه‌ک چه‌م ئه‌ڕۆم چه‌میش ئاوڕ ناداته‌وه. بێزارم.. بێزارم.. لێره له دار.. له به‌رد بێزار له شاره‌که‌ی، له خۆی له ئاوێنه‌و ته‌وقه‌و شانه‌و قژی نیگرۆی له ده‌ست و په‌نجه‌ی ده‌سته‌مۆی!.. خۆشم ویستی و، وام ئه‌زانی له‌و ڕۆژه‌وه.. خۆشم ویستووی په‌پووله‌یه‌کی خه‌مباری و له‌سه‌ر برژانگم هه‌ڵنیشتووی خۆشم ویستی و، وام ئه‌زانی ڕوونی وه‌ک فرمێسکه‌کانم وامزانی زرێباریش بم تۆ قووڵترێکی له گیانم.. به‌ڵام ئه‌فسووس سا هۆ (خه‌زاڵ)ی ئێرانم، هۆ ده‌ستنوێژی قه‌ت نه‌شکاوی شیعره‌کانم بۆ وه ناشێی خۆشم بوێی، فه‌رمووته دێم.. مه‌یه، چونکه ئه‌م سنووره ڕێگه‌نادا