سازدانى: ئارا ئیبراهیم سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ناکرێت حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى زه‌ڕبى سفر بکرێت، چونکه ئه‌و کێشانه‌ى دروستبووه که‌ڵه‌که‌بووى ساڵانێکى درێژى حوکمڕانییه. ڤیان سه‌برى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى باس له‌وه‌ده‌کات، هه‌ر مه‌ترسییه‌ک و گرژییه‌ک له‌به‌غدا دروست ببێت کاریگه‌رى خۆى له‌سه‌ر دواکه‌وتنى گفتوگۆکانى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراقى ده‌بێت، کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو عێراقیش ده‌کات. پێشیوایه، کۆبوونه‌وه‌ى زۆربه‌ى فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى خۆپیشانده‌ران ماناى وایه ئه‌م حکومه‌ته ده‌مێنێته‌وه. هاوڵاتى: وه‌ک سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆک فراکسیۆنهکانتان کرد له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى خۆپیشانده‌ران، داواکارییه‌کانیان چییه؟ ڤیان سه‌برى: دوێنێ شه‌ممه به‌شداربووین له‌کۆبونه‌وه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق به‌رێز محه‌مه‌د حه‌لبوسى و سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌د که‌س له‌نوێنه‌رانى خۆپیشانده‌ران، ئێمه گوێبیستبووین داخوازییه‌کانیان چییه، چیان پێیه‌و چیان ده‌وێت. به‌شێک له‌نوێنه‌رى خۆپیشانده‌ران ته‌مه‌نیان 15 ساڵان تا 65 ساڵ هاتبوون و له‌هه‌موو پارێزگاکانى عێراقه‌وه هاتبوون، به‌شێکیان ئاستى خوێنده‌وارییان نه‌بوو، هه‌ندێکیان دکتۆرایان هه‌بوو، داواکارییه‌کانیان له چوار ئاستدا خۆى ده‌بینییه‌وه، ئاستى یه‌که‌میان داواکارى شه‌خسى بوو زۆر له‌وان داواى خزمه‌تگوزاریى کاره‌باو ئاو‌و کاریان ده‌کرد، به‌تاڵه هه‌یه‌و فه‌سادو گه‌نده‌ڵى هه‌یه، به‌شێکیان داوایان ده‌کرد ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، هه‌ندێکیان داواى شوێنى نیشته‌جێبوونیان ده‌کرد. بۆ خۆم له‌لیژنه‌ى نیشته‌جێبوونم له‌په‌رله‌مانى عێراق و زۆر باسى قه‌یرانى نیشته‌جێبوونمان کردووه‌و پرۆژه یاسامان پێشکه‌شکردووه ناکرێت ژنه شه‌هید له‌ناو خانووى خۆى نه‌بێت و زستان فه‌رش و زۆپاى نه‌بێت و نه‌وتى ده‌ستنه‌که‌وێت که‌عێراق ژێره‌که‌ى رووبارێک نه‌وته. یه‌کێکى دیکه له‌داواکارییه‌کانیان بریتى بوو لهکولێژهکان ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌رچووى زانکۆ‌و په‌یمانگاکانن دابمه‌زرێن که‌چه‌ندین ساڵه ده‌رچوون و حکومه‌تى عێراق دایاننهمهزراندوون، ئه‌وانه‌شى به وانه‌بێژ به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست وانه ده‌ڵێنه‌وه بۆیان بکرێته دامه‌زراندنى فه‌رمى و به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست نه‌مێنێته‌وه. چواره‌م ئاستى داواکاریان ئاستى سیاسى بوو که‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌و هه‌ندێک داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراقیان ده‌کرد، به‌شێک داواى گۆڕینى نیزامى سیاسى عێراق و گۆڕینى ده‌ستوریان ده‌کرد. ئێمه‌ش وه‌ک سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کان گوێبیستبووین و حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان پێیانى راگه‌یاند که‌ده‌بێت هه‌ندێک یاسا ده‌ربکه‌ین (100) هه‌زار یه‌که‌ى نیشته‌جێبوون دروستبکه‌ین له‌سه‌ر بودجه‌ى 2020 و وه‌کو چاره‌سه‌رى قه‌یرانى نیشته‌جێبوون. وه‌کو په‌رله‌مان په‌یوه‌ستین بهموازهنهى 2020وه که‌دێته په‌رله‌مان و پێویسته یاساى بودجه به‌شێوه‌یه‌ک دابڕێژرێت کهداخوازى خۆپیشانده‌ران و هاوڵاتیان تێیدا جێگیر بکرێت. هاوڵاتى: چه‌ند سه‌رۆک فراکسیۆن به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که‌یان نه‌کرد؟ ڤیان سه‌برى: سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى و به‌نده ئاماده‌بووین، سه‌رۆک فراکسیۆنه کوردییه‌کانى دیکه‌ى لێنه‌بوو، هه‌روه‌ها سه‌رۆکى فراکسیۆنى سائیروون ئاماده‌نه‌بوون و ئه‌وانى دیکه حازر بوون. ته‌بعه‌ن ئێمه وه‌عدمان داوه بهخۆپیشاندهران و به‌ڵێندرا پێویسته داواکارییه‌کان جێبکرێته‌وه له‌پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 دا، وه‌کو په‌رله‌مانتارى عێراق بهسیاغهى یاسایى داواکارییه‌کان ئه‌وه‌ى ئه‌رکى په‌رله‌مانه ئه‌نجامى بدات. هاوڵاتى: حه‌لبوسى ده‌توانێت داواکارییه‌کانى خۆپیشانده‌ران له‌پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 جێ بکاته‌وه؟ ڤیان سه‌برى: ته‌بعه‌ن ئێمه وه‌عدمان داوه بهخۆپیشاندهران و به‌ڵێندرا پێویسته داواکارییه‌کان جێبکرێته‌وه له‌پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 دا، وه‌کو په‌رله‌مانتارى عێراق بهسیاغهى یاسایى داواکارییه‌کان ئه‌وه‌ى ئه‌رکى په‌رله‌مانه ئه‌نجامى بدات. هاوڵاتى: پێتانوایه مه‌ترسى هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى؟ ڤیان سه‌برى: ئه‌وه‌ى دوێنێ له‌و کۆبونه‌وه‌یه بینیم ئه‌وه‌یه که ته‌نها فراکسیۆنى سائیروون به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که‌یان نه‌کرد، ئه‌وه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه که داواکارى و ره‌خنه‌یان له‌حکومه‌ت هه‌یه. له‌ماوه‌ى 16 ساڵى رابردوودا حکومه‌ته یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى عێراق خزمه‌تگوزارییان پێشکه‌ش نه‌کردووه‌و هه‌مووى که‌ڵه‌که بووه له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى هاوڵاتى: عه‌بادى و موقته‌دا سه‌در داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌و حکومه‌تى رزگارى نیشتمانیان کرد، ئایا مه‌ترسیى ته‌واو نییه له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حکومه‌ت؟ ڤیان سه‌برى: ناتوانم بڵێم مه‌ترسى هه‌یه یان نییه، تهبیعهن هه‌موو شتێک له‌عێراقدا چاوه‌ڕوانکراوه، ئێمه پشتیوانى ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌که‌ین، ده‌ستور گرنگه بۆ هه‌موو عێراق، هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌ستى خۆى بپارێزێت له‌کوشتنى خۆپیشانده‌ران و هاوڵاتیانى عێراق، خۆپیشانده‌رانیش بیناو دامه‌زراوه‌کانى عێراق نه‌سوتێنن، له‌ماوه‌ى 16 ساڵى رابردوودا حکومه‌ته یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى عێراق خزمه‌تگوزارییان پێشکه‌ش نه‌کردووه‌و هه‌مووى که‌ڵه‌که بووه له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى، ناکرێت ئه‌م حکومه‌ته زه‌ڕبى سفر بکرێت، نه‌ک له‌ماوه‌ى ساڵێکى حکومڕانى عێراقدا به‌سه‌رۆکایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى بوترێت حکومه‌ت خراپه. هاوڵاتى: ئایا خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت یا نا؟ ڤیان سه‌برى: په‌رله‌مانى عێراق کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ندیکاکانى عێراقى ده‌کات، ئێمه کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین و کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایى و مافى مرۆڤ و یاسایى و به‌رگرییه، کۆبونه‌وه ده‌که‌ین و رۆڵى ده‌بێت بۆ هێورکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که‌و ئێمه ده‌سه‌ڵاتى یاسادانانین نه‌ک جێبه‌جێ کردن. هاوڵاتى: په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا بۆ گفتوگۆکردن به‌هۆى ئاڵۆزییه‌کانه‌وه دواده‌که‌وێت؟ هه‌ر مه‌ترسییه‌ک و گرژییه‌ک له‌به‌غدا دروست ببێت کاریگه‌رى خۆى له‌سه‌ر دواکه‌وتنى گفتوگۆکانى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراقى ده‌بێت، بێگومان کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو عێراقیش ده‌کات. ڤیان سه‌برى: هه‌ر مه‌ترسییه‌ک و گرژییه‌ک له‌به‌غدا دروست ببێت کاریگه‌رى خۆى له‌سه‌ر دواکه‌وتنى گفتوگۆکانى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراقى ده‌بێت، بێگومان کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو عێراقیش ده‌کات. کاریگه‌رییه‌کان جه‌وهه‌رى نابن ئیشه‌ڵا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیزامى ساسیى و حکومه‌تى ئێستا بگۆڕێت گۆڕانکارى و گاریکهرى له‌سه‌ر گفتوگۆکانى هه‌رێم و به‌غدا دروستده‌کات، به‌ڵام باوه‌ڕناکه‌م گۆڕینى حکومه‌تى عێراق ببێت. هاوڵاتى: عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌وترێت وه‌ره‌قه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه لهگیرفانیدایه؟ ڤیان سه‌برى: واده‌ڵێن به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌ک ده‌وڵه‌ت ته‌حه‌مولى 16 ساڵى خراپى حکومه‌ته یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى عێراق نابێت بکات، لهنیزامى سیاسى به‌شه‌وو رۆژێک نایه‌ته گۆڕین. هاوڵاتى: مه‌ترسى له‌سه‌ر موچه‌ى هاوڵاتیانى هه‌رێم دروستبووه یان نا؟ ڤیان سه‌برى: باوه‌ڕناکه‌م هیچ مه‌ترسییه‌ک هه‌بێت، زۆربه‌ى فراکسیۆنى عێراق به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى دوێنێى په‌رله‌مانى عێراقیان کرد له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى خۆپیشانده‌ران، ماناى وایه ئه‌م حکومه‌ته ده‌مێنێته‌وه، ئیشائه‌ڵا ئه‌م حکومه‌ته وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وه ئاشکراده‌کات به‌پێى به‌دواداچونه‌کانیان وه‌زاره‌تى دارایى ئاماده‌کارییه‌کانى بۆ پرۆژه‌ى ساڵى داهاتوو نه‌کردووه. به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌بێت هه‌موو ساڵێک پرۆژه‌ى بودجه له‌مانگى تشرینى یه‌که‌مدا ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان بکرێت تاگفتوگۆو تێبینیه‌کانى خۆى بخاته‌ڕوو دواتر په‌سه‌ندى ده‌کات. دواى ئه‌وه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم له 10ى ته‌مموزى ئه‌مساڵدا ده‌ستبه‌کاربوو باسى ئه‌وه‌یان کرد که بۆ ساڵى 2020 پرۆژه‌ى بودجه ئاماده ده‌که‌ن و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانى ده‌که‌ن. زیاد جه‌بار، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ماوه‌ى پێنج ساڵه پرۆژه‌ى بودجه نه‌هاتۆته په‌رله‌مانى کوردستان و به‌و هۆیه‌وه هیچ چاودێرییه‌ک له‌سه‌ر حکومه‌ت نه‌بووه له‌سه‌ر خه‌رجى و داهاته‌کانى ته‌نانه‌ت (به‌یانى مالى) راگه‌یه‌ندراوى دارایى که لاپه‌ڕه‌یه‌ک بووه نه‌هاتۆته په‌رله‌مانى کوردستان. هه‌روه‌ها وتیشى «له‌ماوه‌ى رابردوودا داوامان له‌وه‌زاره‌تى دارایى کردووه که پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 ئاماده بکه‌ن تا ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى بکه‌ن، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌کان که له‌ناو وه‌زاره‌تى دارایى به‌ده‌ستمان گه‌شتووه ئاماده‌کارى بۆ پرۆژه‌ى بودجه نه‌کراوه«. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که په‌رله‌مانى کوردستان پێویستى به په‌نجا رۆژ هه‌یه بۆ گفتوگۆکردن و په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 ئه‌گه‌ر له‌مانگى داهاتوودا نه‌گاته په‌رله‌مان «که‌واته پرۆژه‌ى بودجه دواده‌که‌وێت یان نابێت». هاوکات، زیاد جه‌بار تەئکیدى له‌وه‌شکرده‌وه هێشتا حکومه‌تى عێراق پرۆژه بودجه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق نه‌کردووه و هه‌رێمى کوردستان ره‌نگه چاوه‌ڕێى بودجه‌ى عێراق بکات تا خه‌مڵاندنى خۆى له‌سه‌ر ئه‌نجامبدات. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى رۆژنامه‌ى هاوڵاتى، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى له‌مانگى رابردووه‌وه داواى له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان کردووه کهخهمڵاندنى خه‌رجى و داهاته‌کانیان ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بکه‌ن، به‌ڵام به‌شێک له‌وه‌زاره‌ته گرنگه‌کان تائێستا ئاماده نین خه‌مڵاندنى داهات و خه‌رجیه‌کانیان بنێرین که بریتین له‌وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان و وه‌زاره‌تى دارایى کهزۆرینهى ژماره‌ى داهاته‌کان لاى ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ن. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت وه‌زاره‌ته‌که‌یان له ئاماده‌کارییه‌کانیان بۆ پرۆژه‌ى 2020 به‌رده‌وامن. ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى داواى له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان کردووه خه‌مڵاندنى خۆیان بۆ پرۆژه‌ى 2020 ئاماده‌بکه‌ن و ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى بکه‌ن و ده‌بێت هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان پێوه‌ى پابه‌ند بن». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه به‌فه‌رمانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاردراوه سه‌رجه‌م داهاته‌کان بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى.
هاوڵاتى شاناز حه‌سه‌ن له‌کۆنگره‌ى گشتى نه‌وه‌ى نوێ‌دا هیچ که‌س رکهبهرى شاسوار عه‌بدولواحید نه‌بووه بۆ سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌که، ناڕازییه‌کانیش ده‌ڵێن ئه‌وان خاوه‌نى راسته‌قینه‌ى جوڵانه‌وه‌که‌ن. دوێنێ سێشه‌ممه 5ى تشرینى یه‌که‌مى2019، جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ یه‌که‌م کۆنگره‌ى گشتى خۆى ئه‌نجامداو شاسوار عه‌بدولواحید به سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌که هه‌ڵبژێردرا له‌کۆى 277 ده‌نگ 273ده‌نگى پێدرا. جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ، هه‌شت کورسى په‌رله‌مانى کوردستان و چوار کورسى په‌رله‌مانى عێراقى هه‌یه. سیپان ئامێدى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ، باس له‌وه‌ده‌کات کهمهجالى خۆکاندیدکردن بۆ هه‌موو که‌سێک به‌پێى مه‌رجه‌کان کراوهبووهو وتى «که‌س خۆى کاندید نه‌کردووه«. کۆنگره‌که‌ى نه‌وه‌ى نوێ یه‌که‌م کۆنگره‌ى ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه بوو له‌دواى ئه‌و کێشانه‌ى به‌رۆکى جوڵانه‌وه‌که‌ى گرت که به‌هۆیه‌وه دوو په‌رله‌مانتاریان له‌په‌رله‌مانى عێراق وازیان لهجوڵانهوهکه هێناو چوار په‌رله‌مانتاریشیان له‌کوردستان به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ کارده‌که‌ن. سیروان بابان په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ و یه‌کێک له‌په‌رله‌مانتاره ناڕازییه‌کان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئێمه لهدروستکهرى بناغه‌ى نه‌وه‌ى نوێوه هه‌بوین و خۆمان دروستمان کردووه، بۆیه ئێمه نه‌وه‌ى نوێین و ئه‌وه نیه که‌ئه‌وان باسى ده‌که‌ن، چونکه له‌سنورى خۆیان لایانداوه له‌گه‌ڵ یه‌کێتى و پارتى دانیشتوون، نه‌وه‌ى نوێ کۆمپانیا نیه‌و هه‌مومان خاوه‌نین نه‌ک خاوه‌نى کۆمپانیا ببێته سه‌رۆکى، ناو گرنگ نیه خۆم داممه‌زراندووه«. وتیشى «به‌م شێوه‌یه ده‌مێنینه‌وه‌و ده‌ستى پێوه‌ده‌گرین تا ئه‌وکاته‌ى که نه‌بێت به‌عه‌یبه به‌سه‌رمانه‌وه، ئێمه نامانه‌وێت کۆیلایه‌تى قبوڵ بکه‌ین». جووڵانەوەی نەوەی نوێ حزبێکی سیاسییە کە لەساڵی ٢٠١٨‌دا لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە دامەزراوە. لە ٢٩ی ١ی ٢٠١٨ جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ھاوپەیمانێتی لەگەڵ تەڤگەری ئازادی و بەرەی دیموکراسی بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق و کوردستان راگەیاند. لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی ساڵی ٢٠١٨، نەوەی نوێ توانی ٤ کورسی بەدەستبھێنێت. هەروەها لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان توانی ٨ کورسی بەدەستبهێنێت. دواتر جوڵانەوەکە دووچاری کێشەیەکی ناوخۆیی بوویەوە، لە ٢١ی نیشانی ئەمساڵدا بەشێک لەپەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکە لە بەغژا جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند و شاسواریان تۆمەتبار کرد بە هەوڵی بە بنەماڵەییکردنی حزبەکە. بەڵام شاسوار عەبدولواحید ئەوانی بە «بێ نمەک» ناوهێنا. دواتر بەشێکی تر لەپەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان هاوشێوەی پەرلەمانتارانی بەغدا ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بەشاسوار عەبدولواحیدو هەندێکیشان رایانگەیاند هەڕەشەی بلاوکردنەوەی گرتەی سێکسیان لێکراوە. دوای چەند رۆژێک ئاسایشی سلێمانی ١١ خۆبەخشی نەوەی نوێی دەستگیرکرد بەتۆمەتی دەستهەبوون لەو هەڕەشانە بەڵام نەوەی نوێ ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە. رۆژی 16-5-2019 شاسوار عەبدولواحید، دەستگیرکراو دواتر لە مانگی حوزەیران بەکەفالەت ئازادکرا، لەوکاتەوە تائێستا کێشە ناوخۆییەکانی جووڵانەوەکە بەهەڵواسراوی ماوەتەوەو چارەسەر نەکراوە.
دەیان خۆپیشاندەر لە چین و توێژە جیاوازەکان ئە مڕۆ یەکشەممە خۆپیشاندانێکی نارەزایەتیان ئەنجامداو چوونە ناو بینای سەرۆکایەتی شارەوانیەوە. هاوڵاتیانی دۆڵی شاوریەن ناڕەزایەتیان دەربڕی لەسەر کۆمەلێک بڕیاری شارەوانیەکانی راپەرین کە پێیان وایە زەرەری بۆ ئەوان هەیە، هەربۆیە بە دەیان کەسیان چوونە سەر شارەوانی.
هاوڵاتی له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى خۆپیشاندانه‌کان، مه‌ترسی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران و که‌وتنى کابینه‌که‌ى زیاتر بووه، کوردیش که به به‌هێزى پشتیوانى لهکابینهکهى ده‌کات پێیوایه به‌دیلى نییه‌و ترسی له قۆناغى دواتر هه‌یه. ماوه‌ى شه‌ش رۆژە ئاگرى خۆپیشاندانه‌کانى عێراق تاوده‌سه‌نێت، له‌کاتێکدا ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه کوژراون زیاتر له 100 که‌سه‌و نزیکه‌ى (4) هه‌زار که‌سیش برینداربوون. داواکارى سه‌ره‌کى خۆپیشانده‌ران خزمه‌تگوزاریی ئاو‌و کاره‌باو گۆڕینى حکومه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانه، دانوستانه‌کانیشیان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و په‌رله‌مان نه‌بووه‌ته هۆى کۆتایی هاتنى خۆپیشاندانه‌کان. کوردستان سێوکانى راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق به هاوڵاتی راگه‌یاند، ئه‌م خۆپیشاندانه جیاوازه له‌خۆپیشاندانه‌کانى رابردوو، به‌و پێیه‌ى هیچ لایه‌نێک پشتیوانى و رابه‌رایه‌تى ناکات، داواکارییه‌کانیشیان جیاوازن له‌وانه‌ى پێشوو. وتیشى «خۆپیشانده‌ران وشه‌ى شۆڕ‌شیان به‌کارهێناوه، زۆربه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى خۆپیشاندان تێیدا کراوه لهشیعهنشینن و له‌ناوچه‌ى سوننه مه‌زهه‌ب نین، یه‌کێک له‌داواکارییه سه‌ره‌کییه‌کانیان گۆڕینى رژێمه«. به‌وته‌ى کوردستان سێوکانى، ئاماژه‌کان به‌ره‌و ئه‌وه‌ده‌چن کابینه‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى کۆتایی بێت و سه‌رۆک کۆمار بۆ ماوه‌ى دوو مانگ ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆک وه‌زیرانى پێبدرێت، تا کۆمسیۆنێک داده‌مه‌زرێت و ئاماده‌کاریی بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌کرێت، ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش له‌ئێستادا له‌لایه‌ن به‌شێک لهکوتلهکانهوه باس ده‌کرێت. سه‌باره‌ت بهکاریگهریى که‌وتنى حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌سه‌ر کورد، کوردستان سێوکانى پێیوایه، کاریگه‌رییه‌که نه‌رێنى ده‌بێت، چونکه به‌دیلى نییه بۆ کورد‌و سه‌رۆک وه‌زیرانێکى باش بووه بۆ هه‌رێم، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و فشارانه‌ى کراونه‌ته سه‌رى بۆ ئه‌وه‌ى بودجه بۆ هه‌رێم نه‌نێرێت. پێشیوایه، باشترین بژارده بۆ کورد ئه‌وه‌یه نه‌چێته ناو ململانێکانهوهو له‌ڕێگه‌ى فراکسیۆنه کوردییه‌کانه‌وه به‌یه‌کده‌نگ کاربکات. سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌کانى عێراق هاوکاتن له‌گه‌ڵ دانوستانه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوانیان، که تائێستا نه‌گه‌یشتوون به‌ئه‌نجام. عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌به‌غدا روبه‌ڕووى چه‌ندین فشار بووه‌ته‌وه له‌باره‌ى ناردنى پاره‌وه بۆ هه‌رێم له‌کاتێکدا نه‌وته‌که‌ى راده‌ستى به‌غدا نه‌کردووه، به‌ڵام ئه‌و جه‌ختیکردووه‌ته‌وه که‌کێشه‌کان کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نابێت. جوان ئیحسان سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، داواکارى خۆپیشانده‌ران دوو ئاسته، یه‌کێکیان داواى خزمه‌تگوزارییه، ئه‌وه‌ى دیکه‌شیان گۆڕینى حکومه‌ت و ده‌ستورو سیسته‌مه له‌په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تى. پێشیوایه، له‌ئێستادا دوو بژارده له‌ئارادایه، که‌یه‌که‌میان گۆڕانکاریی وه‌زارى و دووه‌میشیان ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدییه. جوان ئیحسان بۆ هاوڵاتی باسى له‌وه‌کرد، پێناچێت دۆخه‌که بگاته ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، به‌ڵکو گۆڕانکاریی وه‌زارى ده‌کرێت. له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى فراکسیۆنه کوردییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى که‌وتنى کابینه‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى جه‌ختیکرده‌وه، ئه‌وه پێویستى بهههڵوێستێکى یه‌کگرتووى لایه‌نه کوردییه‌کان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان داواکارییه ره‌واکانى خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بکرێن. جه‌ختیشیکرده‌وه «تێکچوونى بارودۆخى سیاسی عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندى کورد‌و هه‌رێمى کوردستاندا نییه، به‌تایبه‌ت که‌ئێستا حکومه‌ت سه‌رقاڵى ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌ى بودجه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بدنێرێته په‌رله‌مان که به‌شێکى په‌یوه‌ندى به‌پشکى کورده‌وه هه‌یه«. دیاریکردنى پشکى کورد له‌بودجه‌ى ساڵى داهاتووى عێراق، هێشتا دیارینه‌کراوه و چاوهڕواندهکرێت دواى گه‌یشتنى هه‌رێم و به‌غدا به‌ڕێککه‌وتن، پشکه‌که دیارى بکرێت. کورد تائێستا هیچ هه‌ڵوێستێکى فه‌رمى له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کان ده‌رنه‌بڕیوه، به‌ڵام دوێنێ شه‌ممه فراکسیۆنه کوردییه‌کان رایانگه‌یاند به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ناکه‌ن که بۆ تاووتوێکردنى دۆخه‌که بڕیاربوو ببه‌سترێت. جوان ئیحسان وتى «ئه‌و بڕیاره ته‌نها به‌هۆکارى خراپى دۆخى ئه‌منى و بوونى مه‌ترسى بووه له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان و ناوچه‌ى سه‌وز، نه‌ک بڕیارێک بێت بۆ بایکۆتکردنى په‌رله‌مان». خۆپیشاندانه‌کانى عێراق هاوکاتن له‌گه‌ڵ ساڵێک تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر پێکهێنانى حکومه‌تى نوێی عێراقدا به‌سه‌رۆکایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى، که دواى چه‌ندین مانگ دانوستان و گفتوگۆى دورودرێژ له‌دایکبوو. سه‌رجه‌م لایه‌نه کوردییه‌کان له‌ناویاندا پارتى و یه‌کێتى که ناکۆک بوون له‌سه‌ر پشکه‌کانى کورد له‌حکومه‌ته نوێیه‌که‌ى عێراق، پشتیوانی‌یان له عادل عه‌بدولمه‌هدى کرد، به‌هیواى هێنانه‌کایه‌ى بارودۆخێکى نوێ له‌گه‌ڵ هه‌رێم، دواى ساڵانێکى پڕ له‌ناکۆکى و گرژى له‌گه‌ڵ عێراق. دانا جه‌زا ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌فراکسیۆنى پارتى به هاوڵاتیراگه‌یاند «بڕواناکه‌م دۆخه‌که بگاته ئه‌وه‌ى متمانه له عادل عه‌بدولمه‌هدى بسه‌نرێته‌وه، چونکه ئه‌و ده‌ستى بهکورسییهکهیهوه نه‌گرتووه‌و چه‌ندینجار وتویهتى که ته‌کلیفى لێکراوه بۆ ئه‌وه‌ى پۆسته‌که وه‌ربگرێت». پێشیوایه به‌لابردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى عێراق به‌گشتى زیانى گه‌وره ده‌کات «چونکە زروفى عێراق ناسکه‌و به‌چه‌ند مانگى دیکه‌ش ناتوانرێت که‌سێکى دیکه بۆ سه‌رۆک وه‌زیران دابنرێت». به‌وته‌ى دانا جه‌زا، عادل عه‌بدولمه‌هدى هۆکارى ئه‌م کێشانه‌ى ئێستا نییه که به‌هۆیه‌وه داواى لابردنى ده‌کرێت، به‌ڵکو کێشه‌کان که‌ڵه‌که‌بووى 20 ساڵن. پێشیوانییه هیچ فراکسیۆنێکى کوردى له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حکومه‌ت و متمانه سه‌ندنه‌وه بێت له عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌پۆستى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق.
سازدانى: ماردین نوره‌دین ئه‌کته‌رو دۆبلێر گوڵى حه‌سه‌ن دژایه‌تى خۆى رادەگەیه‌نێت بۆ هه‌ر هه‌وڵێک که بره‌و بدات به لەمس و ماچ له‌ناو درامای کوردی‌دا، به‌ڵکو داواده‌کات هونه‌ری کوردی له رووی تهکنیهوه پێشبکه‌وێت. گوڵى حه‌سه‌ن له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ى دا ده‌ڵێت «به‌هیچ جۆرێک ئاماده نیم نه‌ک ماچ به‌ڵکو گه‌ر له‌مسیش بێت، من ئه‌و رۆڵانه نابینم، نه‌ک بۆ خۆم به‌گشتى لهدراماى کوردى پێم باش نیه حاڵه‌تى له‌مس و ماچ و نزیکبونه‌وه هه‌بێت، هونه‌ر به‌م شتانه پێشناکه‌وێت» گوڵى حه‌سه‌ن له‌دایک بووى شارى سلێمانییه، فه‌رمانبه‌ره لهفەرمانگەی سینه‌ما سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری، دۆبلێرو ئه‌کته‌رە له‌بوارى سینه‌ماو دراما. هاوڵاتی: یه‌که‌م کارى هونه‌ریت وه‌ک ئه‌کته‌ر که‌ى بوه؟ گوڵى حه‌سه‌ن: ساڵى 2011 یه‌که‌م کارم بوه ئه‌ویش به‌شداری کردنم بوه له‌کارێکى کورتهفلیم به‌ناوى (قه‌وان) له‌ده‌رهێنانى عیزه‌دین قادر. هاوڵاتی: به‌شداریت له‌چه‌ند دراما‌و فیلمى سینه‌مایى کردووه؟ گوڵى حه‌سه‌ن: کورتهفیلمى (ئامه‌د)، کورتهفیلمى (هه‌رکاتێک)، فیلمى (گرێیه‌کى نامۆ)، درامای (سهراب)، دراماى (سه‌ماى ته‌رزه)، کورتهفیلمى (دووا چاره‌نوس). هاوڵاتی: کورتهفیلمى (دوا چاره‌نوس) بۆچى به‌لاى گوڵی-یه‌وه گرنگه له‌به‌رئه‌وه‌ى خه‌ڵاتى باشترین ئهکتهرت وه‌رگرت بۆ ساڵى 2019 یان بەهۆکارى رۆڵبینی؟ گوڵى حه‌سه‌ن: له‌به‌رئه‌وه زۆر گرنگ بوو من ده‌ورى سه‌ره‌کیم نه‌بوو، به‌ڵکو ده‌ورى ناوه‌ندم هه‌بوو، له‌لایه‌ن ناوه‌ندى رۆشنبیرى پێشمه‌رگه‌وه له‌هه‌شتى مارس خه‌ڵاتى باشترین ئه‌کته‌رم بۆ ساڵى 2019 وه‌رگرت، شایى ره‌زا رۆڵى سه‌ره‌کى هه‌بوو له‌دواى رۆڵ بینینه‌که، ده‌رهێنه‌ره‌که به‌به‌رده‌وامى ئه‌ڵێت کورتهفیلمى دواچارهنوس رۆڵى سه‌ره‌کى گوڵى حه‌سه‌ن و شایى ره‌زا بووه. هاوڵاتی: ئه‌کته‌ر چ ڕۆڵێکى هه‌یه له‌کوردستان؟ ئایا ده‌توانێت بیرى کۆمه‌ڵگه بگۆڕێت؟ گوڵى حه‌سه‌ن: له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر له‌وڵاتى ئێمه نه‌بێت به‌ڵکو له‌هه‌ر وڵاتێکى که بێت، ده‌توانم بڵێم به‌ڵێ له‌به‌رئه‌وه‌ى لایه‌نى هونه‌رى وڵاتانى دیکە زۆر پێشکه‌وتوه، به‌ڵام له‌وڵاتى خۆماندا ناتوانین کۆمه‌ڵگه بگۆڕین، ئێمه له‌ساڵێکدا ئه‌گه‌ر درامایهکمان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌توانین بۆ ساڵانى داهاتوو ره‌نگه بتوانین بڵێین ئه‌کته‌ر کارده‌کاته سه‌ر کۆمه‌ڵگه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه کار له‌سه‌ر چینێک ده‌که‌ین یه‌کسه‌ر لێمان هه‌ڵسێت، ئه‌ڵێت ئه‌بێت دراماکه رابگریت له‌به‌رئه‌وه‌ى چینه‌که‌ى ئێمە خراپى تێدا نیه، که‌واته چۆن کاریگه‌ریمان هه‌بێت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگە». هاوڵاتی: پێت وایه ئه‌کته‌رى باشمان هه‌یه، ده‌توانن رۆڵى گرنگ بگێڕن؟ گوڵى حه‌سه‌ن: به‌ڵێ ئه‌کته‌رى زۆر باشمان هه‌یه کهئاکتینیان جوانه، زۆر جار به‌پاره‌ى که‌م کار کراوه یان به‌خۆبه‌خش کراوه له‌پێناو ئه‌وه‌ى کارى هونه‌رى به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه کێشه‌مان لهدهرهێنهرو نوسه‌رو وێنه‌گرو مۆنتاژدا هه‌یه. هاوڵاتی: ئه‌کته‌رى چى به‌گوڵى به‌خشی؟ گوڵى حه‌سه‌ن: ئه‌کته‌رى یه‌کێک بووه لهئاواتهکانى مناڵیم کهپێشى گه‌یشتم زۆر تایبه‌ت بوه له‌لام، ئه‌وه‌ش بۆ من به‌سه که‌که‌سانێک ئێستا کهسمن جگه له‌خزم و که‌سوکارى خۆم کهئهمناسن له‌ڕێگه‌ى کارى هونهرییەوه ئه‌و کاسانه‌ش بوون به‌که‌سم رێزم لێده‌گرن، کاره‌کانم بۆ ڕایى ده‌که‌ن، ئه‌کته‌رى هه‌موو شتێکى جوانى پێم به‌خشی. هاوڵاتی: ئه‌کته‌رى ئاسته‌نگی بۆ دروستکردوی؟ گوڵى حه‌سه‌ن: نه‌خێر، له‌به‌رئه‌وه‌ى من لهتهمەنێکدا هاتمه ئه‌م بواره ته‌مه‌نى هه‌رزه‌یى نه‌بوو بڵێن رۆڵه‌که‌ى وایه، من ته‌نیا رۆڵى دایک و ئافره‌تێکى ره‌سه‌نى کوردیم بینیوه. هاوڵاتى: بۆچى گوڵى رۆڵه‌کانى زیاتر رۆڵى دایکه خه‌مباریه، گریانه؟ گوڵى حه‌سه‌ن: من خۆم له‌و ڕۆڵهیا ئه‌بینمه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى دایکێکى پێ سۆزم و میهره‌بانم، سروشتم وایه، ده‌رهێنه‌ریش که‌ده‌بینێت ئه‌کته‌ره‌که‌ى به‌م شێوه‌یه تهمەنى گونجاوه بۆ ڕۆڵى دایک ئه‌و ڕۆڵه‌ت ئه‌داتێ. هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر لهدرامایهکدا رۆڵێکت بده‌نێ گرته‌ى ماچى تێدابێت ئاماده‌ى ئه‌و رۆڵه ببینیت؟ یان لایه‌نى کۆمه‌ڵایه‌تیت رێگه‌نادات؟ گوڵى حه‌سه‌ن: به‌هیچ جۆرێک ئاماده نیم نه‌ک ماچ به‌ڵکو گه‌ر له‌مسیش بێت، من ئه‌و رۆڵانه نابینم، نه‌ک بۆ خۆم به‌گشتى لهدراماى کوردى پێم باش نیه حاڵه‌تى له‌مس و ماچ و نزیکبونه‌وه هه‌بێت، هونه‌ر به‌م شتانه پێشناکه‌وێت، هونه‌ر به‌نووسین و مۆنتاژو ئاکتین و وێنه‌گرتن پێشده‌که‌وێت. هاوڵاتی: دراماى تورکى و ئێرانى و کۆرى که‌ناڵه کوردییه‌کانیان داپۆشیوه، پێتوایه خه‌تاى ئه‌کته‌رو ده‌رهێنه‌ره‌کانه که‌ناتوانن بهدراماى کوردى کێبڕکێى ئه‌وان بکه‌ن؟ گوڵى حه‌سه‌ن: خۆى ئه‌وه یه‌کێکه له‌خاڵه‌کان، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێستا ته‌له‌فزیۆنه‌کان زۆرن کاته‌کانیان 24 سه‌عاتییه، نازانن به‌چى پڕى بکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پارهیەى ئه‌درێت به‌دراما بیانیه‌کان سه‌رف بکرێت بۆ خۆمان باشترین دراماى لێ ده‌رده‌چێت، لایه‌نێکى دیکه خه‌تاى خه‌ڵکه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه ناتوانین لهدراماکانمان رۆڵى خه‌یاڵى تێدا بێت، ئه‌ڵێن کوا له‌وڵاتى ئێمه شتى واهه‌یه، خۆ له‌وڵاتانى دیکه‌ش شتى وا نیه. هاوڵاتی: ئه‌و پاره‌یه‌ى کهئهدرێت به‌ئه‌کته‌ر له‌ئاستى ماندوبونى ئه‌کته‌ره؟ گوڵى حه‌سه‌ن: نه‌خێر له‌ئاستى ماندوبونمان نیه، ئێستا جلوبه‌رگ له‌سه‌ر خۆته ناچارى جلى جوان بکڕیت، هاتوچۆ هه‌ر له‌سه‌ر خۆته، کاتێکى زۆرت لێ ئه‌ڕوا، شه‌وان ته‌سویره، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى هونه‌ر حه‌زه پاره‌که‌ش له‌ئاستى ماندووبوون نه‌بێت رۆڵه‌که ئه‌بینین. هاوڵاتی: گوڵى به‌شدارى کارى ریکلامیش ئه‌کات، ئایا ریکلامه‌که‌ش وه‌ک خولیاى ئه‌کتین ئه‌که‌ى یان لایه‌نى دارایی؟ گوڵى حه‌سه‌ن: هه‌ردوو لایه‌نه‌که، هه‌ندێ جار له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه ئه‌کته‌رین، ئیشه‌که زیاتر ئه‌چێته ناو خه‌ڵک، بۆیه پێویسته لهڕیکلامیش دانه‌بڕێین، لایه‌نه‌که‌ى دیکه‌ش بژێوییه هه‌ندێ جار به‌شدارى له‌فیلمێک ئه‌که‌ى دوو سێ رۆژ ئه‌خایه‌نێت به‌ڵام ریکلامێک چه‌ند سه‌عاتێکه هه‌مان پاره‌ش وه‌ره‌گری. هاوڵاتی: فستیڤاڵى سلێمانى تاچه‌ند رۆڵ ده‌بینێت لهبهرهوپێشچونى دراماکاندا؟ گوڵى حه‌سه‌ن: له‌ڕاستیدا ڤستیڤاڵ بۆ فیلمه، بۆ دراما هیچ سودێکى ئه‌وتۆى نیه، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین بۆ کۆبونه‌وه‌ى هونه‌رمەندان یه‌کتر بینین و په‌یمان نوێکردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى کار به‌یه‌که‌وه بکه‌ن و به‌رده‌وام بن، به‌ڵام ڤستیڤاڵى سلێمانى سودێکى زۆرى هه‌یه له‌ڕوى پێشکه‌وتنى کوردستان. هاوڵاتی: وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى دادپه‌روه‌ره به‌رامبه‌ر ئه‌کته‌ره‌کان و هونه‌رمه‌ندان؟ گوڵى حه‌سه‌ن: نه‌خێر، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ندێ کار هه‌یه پاره‌یه‌کى زۆرى بۆ سه‌رف ئه‌کات، به‌ڵام هه‌ندێک کارى تر پاره‌یه‌کى که‌م، من وه‌ک ئه‌کته‌ر باسى ناکه‌م، به‌ڵکو وه‌ک بودجه بۆ فیلم باس ئه‌که‌م، له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه ئه‌ڵێم تاڕاده‌یه‌ک هه‌قیانه له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ندێ که‌س نوخبه‌یه، هه‌ندێ که‌سیش تازه ده‌ره‌که‌وێ بودجه‌ى که‌مترى بۆ دابین ئه‌کات، به‌ڵام ئه‌بێت ده‌ستى ئه‌مانیش بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ى که‌سانى ئه‌کته‌رى باشیان لێده‌رچێ له‌داهاتوو. هاوڵاتی: کارى دۆبلێریت کردوه ئایا ئێستا به‌رده‌وامیت؟ گوڵى حه‌سه‌ن: به‌ڵی، ساڵى 2014 ده‌ستم به‌کارى دۆبلێرى کردووه، هونه‌ره‌که‌م یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ى بچمه کارى دۆبلاژهوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ر رۆڵى دایکم بینیوه له‌ده‌نگی شاڤههر رۆڵى دایکم پێ ئه‌ده‌نه‌وه، هه‌میشه ده‌ورى سه‌ره‌کیم هه‌بوه لهدۆبلاژا، ئێستاش به‌ته‌مام به‌شدارى بکه‌م له‌کارێکى نوێى دوبلاژدا، من تائێستا ته‌نیا له‌که‌ناڵى کوردسات کارى دۆبلاژم کردوه، به‌ڵام له‌مه‌ودوا له‌شوێنى دیکه ده‌رده‌که‌وم. هاوڵاتی: گوڵى جگه له‌ده‌ورى دایک که تائێستا ئه‌و رۆڵه‌ى بینیوه له‌مه‌ودوا ده‌ته‌وێ له‌سه‌ر هه‌مان رۆڵ بهرردهوام بیت؟ گوڵى حه‌سه‌ن: نه‌خێر، حه‌ز ئه‌که‌م له‌مه‌ودوا رۆڵى ئافره‌تێکى توڕه‌و شه‌ڕانگێز ببینم. هاوڵاتی: سه‌ردانکردنى هونه‌رمه‌نده‌کانى پێشوو بیرۆکه‌ى کێ بوو؟ گوڵى حه‌سه‌ن: به‌سه‌رپه‌رشتى هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د جۆڵا، سه‌ردانى هونهرمەنده خاوه‌ن ئه‌زمونه‌کان ده‌که‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ى وا هه‌ست نه‌که‌ن کهئیشمان پێیان نه‌ماوه، پێکدێت له‌چەند هونه‌رمه‌ندێک و پهرلهمانتارشى تێدایه، سه‌ره‌تا سه‌ردانى هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشینمان کرد من نه‌متوانی ئاماده بم، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش سه‌ردانى حه‌سه‌ن دڵسۆزمان کرد، بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش رۆژى یه‌کشه‌ممه به‌ته‌ماین سه‌ردانی هونه‌رمه‌ند به‌دیعه دارتاش بکه‌ین، نزیکه‌ی 15 بۆ 20 که‌س ده‌بین. هاوڵاتی: جیاوازى چیه له‌و رۆڵه‌ى هونه‌رمه‌ندان ئه‌یبینن له‌پێش ساڵى 2000 و دواى ساڵی 2000 له‌ڕووی به‌هێزى دراماکان؟ گوڵى حه‌سه‌ن: من ئه‌ڵێم ئێستاش دراما باشه‌و پێشکه‌وتووه، به‌ڵام پێشتر پێشکه‌وتووتر بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مه دراماى تر نه‌بوو، هه‌ر دراماى خۆمان بوو هونه‌ر زۆر شێوه‌یه‌کی جوانى هه‌بوو له‌ناو خه‌ڵک، ئه‌وکاته هونه‌رمەند هه‌ده‌فى ئه‌وه بوو که‌هونه‌ر بکات، به‌ڵام ئێستا له‌پاڵ هونه‌ردا هه‌ده‌فى تر هه‌یه وه‌ک به‌ناوبانگ بون یان بژێوى ژیان یان ته‌نیا وه‌ک پیشه به‌کاریانهێناوه. هاوڵاتی: کێ لهئهکتهرهکانى پێشوو و ئێستاش سه‌رنجى تۆى راکێشاوه‌و سه‌رسامى به‌کاره هونه‌ریه‌کانیان؟ گوڵى حه‌سه‌ن: لههونهرماندهکانى پێشودا سه‌رسامى کاره‌کانى که‌مال سابیر بووم، کاتێک مرد هه‌ستم ئه‌کرد که‌سێکى زۆر جیاواز مردووه، له‌ئێستاشدا خاتوو ژیان ئیبراهیم، ئه‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر خاتوو ژیان هیچ قسه‌ش نه‌کات به‌س سه‌یرى کامێره‌که بکات لێى تێئهگهى رۆڵه‌که‌ى چیه. هاوڵاتی: په‌یامت بۆ هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان چیه؟ گوڵى حه‌سه‌ن: په‌یامم بۆ هونه‌رماندان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئێمه له‌ناو هونه‌رمەندان پشتى یه‌کنه‌گرین و یه‌کمان خۆشنه‌وێت دڵنیابن هیچ کات هونه‌ر به‌ره‌وپێشه‌وه ناچێت، با کاربکرێت ناچێته ناو خه‌ڵکه‌وه، بۆیه ئه‌ڵێم با یەکمان خۆشبوێت، بۆ هونه‌ریش ئه‌ڵێم هه‌تا روحم تیا بێت، تابتوانم و وڵاته‌که‌م و هونه‌ره‌که‌م پێویستى بهمن بێت، من به‌رده‌وام ئه‌بم له‌کارى هونه‌رى
کاکەلاو عەبدوڵا زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس لەمەیدانی "سێنتراڵ پارک"ی نیویۆرك کۆبونەوە بۆ فیستیڤاڵی میوزیکی "گڵۆباڵ سیتیزن" لەشەممەی رابردوودا، ئەو فیستیڤاڵە ساڵانەیەی گۆرانی جۆراوجۆری تێدا دەوترێتەوە و وەك کەمپینێکی چالاکوانی سوودی لێدەبینرێت بەهیوای نەهێشتنی هەژاری لەسەرتاسەری جیهاندا تاساڵی ٢٠٣٠. چەندین هونەرمەندی بەناوبانگ بەشدارییان لەم چالاکییە خێرخوازییەدا کرد لەوانە، ئادەم لامبێرت، ئەلیشا کیز، فێرڵ ویلیامز، هەروەها وەن ریپەبڵیک و چەندانی تر کەماوەی پێنج کاتژمێری خایاند. ڤیستیڤاڵەکە هاوئاهەنگ بوو لەگەڵ مانگرتنی جیهانی بۆ کەشوهەوا بەسەرکردایەتی چالاکوانی سویدی تەمەن ١٦ ساڵان، گرێتا سەنبێرگ و لوتکەی کەشوهەوا لە ٧٤ەمین کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەگرتووەکان لەنیویۆرك. هەندێك لەهونەرمەندەکان سەکۆی ڤیستیڤاڵەکەیان قۆستەوە بۆ قسەکردن لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا. "ئێمە داوا لەهەوادارەکانمان دەکەین کۆدەنگ بن و داوا لەحکومەتەکانیان بکەن تا بەشداربن لەپاراستنی زەریاکانمان، ماسی و گیانەوەرەکانی دیکە لەزەریاکاندا بەهۆی پارچە پلاستیکەوە دەخنکێن و دەمرن"، لامبێرت وای وت. لەمیانەی ڤیستیڤاڵەکەدا ئەکتەری بەناوبانگ، لیۆناردۆ دیکاپریۆ وتارێکی پێشکەشکردو تێیدا سەرزەنشتی دۆناڵد ترەمپی کرد دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا بەشێوازێك لەشێوازەکان گاڵتەی بەگرێتا سەنبێرگ کرد لەتویتێکدا و نوسی "ئەو کچێکی زۆر بەختەوەر دیارە کە بەتامەزرۆییەوە دەڕوانێتە داهاتوویەکی گەش و ناوازە". ئەمەش دوای وتارەکەی سەنبێرگ هات لە ٢٣ی ئەیلولدا لەلوتکەی گۆڕانی کەشوهەوا لەکۆبونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کەتێیدا ئیدانەی سەرکردەکانی جیهانی کرد بۆ فەرامۆشکردنی کەشوهەوای جیهان و دواکەوتن بەدوای سەروەت و سامانی گشتی و پیسکردنی ژینگە. "لەگەڵ ئەوەی کەسانی گەنج بەرگری لەمافەکانیان دەکەن بۆ رزگاربوون، بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر هەندێك بەتویتی سەرزەنشتکەر وەڵامی ئەم بزوتنەوەیەیان دایەوە، ئەو کەسانەی کەزیاتر گرنگی دەدەن بەبەرژەوەندیییە تایبەتییەکانی خۆیان وەك ئەوەی گرنگی بدەن بەداهاتووی ئێوە، بەڵام ئێمە دەزانین بزوتنەوەی گەنج بۆ رزگارکردنی کەشوهەوا زۆر گرنگترە لەهەر ساتێکی مێژووی مرۆڤایەتی. ئایا دەبێت کاردانەوەمان بۆ ئەم بزوتنەوەیە بە پۆستی بێڕێزانە بێت؟"، لیۆناردۆ دیکاپریۆ وای وت. ڤیستیڤاڵی ''گڵۆباڵ سیتیزن" لەکۆتاییەکانی ئەیلولی هەموو ساڵێکدا ئەنجامدەدرێت کە یەکەم کۆنسێرتی ساڵی ٢٠١٢ دەستیپێکرد. ئەم ڤیستیڤاڵە لەلایەن رێکخراوی "پرۆژەی هەژاری جیهانی- Global Poverty Project" بەڕێوە دەبرێت. ئەم پرۆژەیە لەلایەن چالاکوان و خێرخواز هیو ئیڤانس و سایمۆن مۆس ساڵی ٢٠٠٨ دامەزرا بۆ زیادکردنی کەسانی خێرخواز بۆ بنەبڕکردنی هەژاری باڵا. بۆ گەشتن بەم ئامانجە رێکخراوەکە هێزی پەروەردە، پەیوەندی، داکۆکیکردن، کەمپین کردن، هەروەها میدیا بەکاردەهێنێت. ڤیستیڤاڵی "گڵۆباڵ سیتیزن" بەشێکە لەڕێکخراوەکە کەتاکەکان هۆشیار دەکاتەوە بۆ بەخشین بە رێکخراوە خێرخوازییەکان لەسەر وێبسایت و ئەپڵیکەیشنی رەوتەکەوە. هەروەها رەوتەکە ئامانجی ئەوەیە فشار بخاتەسەر سەرکردەکانی جیهان بۆ کۆتایهێنان بەهەژاری باڵا تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠. ساڵانە لەڤیستیڤاڵەکەدا چەندین هونەرمەند، باند، گۆرانیبێژ، ئەکتەری بەناوبانگ بەشداری دەکەن بۆ هاندانی خەڵک تا لەکەمپینی رەوتەکەدا بەشداردەبن. بلیتی ڤیستیڤالەکە بێ بەرامبەرە بەڵام بۆ چوونە نێو ڤیستیڤاڵەکەوە کەسانی بەشداربوو دەبێت بەڵگەیان پێ بێت کەبەشدارییان لە کەمپینەکانی رابردوودا کردووە یاخود بەشداربووبێتن لەکاری خێرخوازیدا. بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری تایم ساڵی ٢٠١٧ بەماوەی دوو مانگ نزیکەی یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کردەی خێرخوازی ئەنجامدراوە لەلایەن خەڵکەوە کە بەشداربوون لەکەمپینەکانی رەوتەکەدا، ئەو ژمارەیەش بەهای سێ ملیار‌و ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە کەسوودی گەیاندووە بە ٢٢١ ملیۆن کەس. هیو ئیڤانس، دامەزرێنەری رێکخراوو رەوتەکە لەڤیستیڤاڵی ئەمساڵدا رایگەیاند، "بە راستی ئەمە گرنگترین ١٠ ساڵی رەوتەکە بووە بۆ ریشەکێشکردنی هەژاری باڵا‌و دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا". هەژاری باڵا یاخود هەژاری تەواو لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە لە راپۆرتی ساڵی ١٩٩٥ لەلوتکەی جیهانی بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بەو شێوەیە پێناسەکراوە کە "حاڵەتێکە بریتییە لە بێبەشبوونی جدی لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی مرۆڤ وەك، خۆراك، ئاوی خواردنوەی پاك، دامەزراوەی پاکوخاوێن، تەندروستی، پەناگە، پەروەردەو زانیاری. هەژارییەکە تەنها سەرچاوەی نەگرتووە لەداهاتی تاکەکانەوە بەڵکو دەست گەشتنیشیان بەخزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان وەك پێوەرێك دادەنرێت". ساڵی ٢٠١٨ مەبەست لەهەژاری باڵا ئەوەبوو کەداهاتی تاکەکەس کەمتر بێت لەهێڵی هەژاری نێودەوڵەتی کەدوو دۆلار‌و ١٢ سەنتە بۆ رۆژێك، ئەم پێوەرەش لەلایەن بانکی جیهانییەوە دانرا. زۆربەی ئەوانەی لەهەژاری باڵادان لەباشوری ئاسیا، ئەفریقای نیمچە بیابان، کاریبیان، رۆژهەڵاتی ئاسیا‌و وڵاتەکانی ئاسیای نزیك زەریای هێمنن. ئاماری ساڵی ٢٠١٨ دەریدەخات نێجیریا یەکەم وڵاتە دانیشتوانەکەی لەژێر هێڵی هەژارییەوەن بە ٨٦ ملیۆن کەس. بەپێی ئاماری رێکخراوی هەژاری جیهانی زیاتر لە ٥٩٢ ملیۆن کەس لەئێستادا لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین کەدەکاتە لەسەدا ٨%ی ژمارەی تەواوی دانیشتوان. بەپێی وتەی بەرپرسانی رەوتی "گلۆبال سیتیزن"، ساڵی داهاتوو پرۆژەکەیان گەورەتر دەبێت کەڤیستیڤاڵەکە درێژدەکەنەوەو بە راستەوخۆ لە پێنج کیشوەرەوە پەخش دەکرێت. ڤیستیڤاڵەکە لە نیویۆرک، لاگۆس، نێجیریا، چەندین شاری ئەوروپا، ئاسیا‌و ئەمریکای لاتین پەخش دەکرێت. ساڵی داهاتوو ڤیستیڤاڵەکە داوا لەدەوڵەتەکان و گەورە بازرگانەکان دەکات کۆمەکی دارایی بکەن بۆ کۆکردنەوەی ملیۆنەها دۆلار بۆ نەهێشتنی پیسبوونی پلاستیکی، بەهێزکردنی ژنان، بەرەنگاری نەخۆشییە پەتاییەکان، دابینکردنی سیستەمێکی باشی پەروەردەو فێرکردن بۆ سەرکردەکانی داهاتوو.
هاوڵاتی، لاڤین مەحمود دونیا له‌ناوه‌ڕاستى شه‌قامه‌که وه‌ستابوو، دوو پیاو له‌ولاوه به‌ره‌و رووی هاتن، دونیا ده‌ستى برد بۆ مۆبایله‌که‌ى ته‌له‌فۆن بۆ باوکی بکات، پیاوه‌کان وتیان چی بووه؟ دنیا ده‌ستى له‌سه‌ر مۆبایله‌که‌ى هه‌ڵگرت و به‌چاوی ئاماژه‌ی کرد بۆ ئۆتۆمبێله‌که‌ى که له ناوه‌ڕاستى شه‌قامه‌که‌دا وه‌ستابوو. دوو پیاوه‌که سه‌یری ئۆتۆمبێله‌که‌یان کرد‌و وتیات «فۆیلپهمپى سوتاوه « دونیا ساڵح، ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، به‌یانییه‌کی زوو له‌خه‌و هه‌ستاو سویچى سه‌یاره‌که‌ى به‌ده‌سته‌وه گرت و به‌ره‌و زانکۆ به‌ڕێکه‌وت له‌پڕێکا سه‌یاره‌که‌ى له‌ناوه‌راستى شه‌قامه قه‌ره‌باڵغه‌که‌دا وه‌ستاو په‌کی که‌وت. دونیا وتی»زۆر ترسام کاتێ لەشهقام سه‌یاره‌که‌م په‌کى که‌وت و زانیم ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبێله‌م له دواى خۆمه‌وه راگرتوه، ویستم په‌یوه‌ندى به‌باوکم بکه‌م تا له‌و په‌شۆکاویه رزگارم بکات که‌تێى که‌وتبوم، به‌ڵام دوو پیاو به‌ره‌و رووم هاتن، منیش زۆر ترسام، چونکه یه‌که‌م جارم بوو ئۆتۆمبێله‌که‌م په‌کى بکه‌وێت». به‌ته‌نها دونیا نیه که له‌پڕ ریزێک ئۆتۆمبێل له‌ناوه‌ڕاستى شه‌قامه‌که‌وه راده‌گرێت به‌هۆى سووتانى فۆیل په‌مپه‌وه، به‌ڵکو ئه‌مه بووه به‌شتێکى ئاسایی، هه‌رکاتێک له شوێنێک ئۆتۆمبێلێک ببینیت کهدهکوژێتهوه یه‌کسه‌ر گومان بۆ فۆیل په‌مپ ده‌به‌یت. فۆیل په‌مپ، ئامێرێکى بچووکه له‌ناو تانکى بانزین که لەکاتى سولف لێداندا به‌نزین بۆ بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل ده‌نێرێت، هه‌رکات ئه‌م ئامێره ده‌وه‌ستێت ئیتر بەنزین بۆ بزوێنه‌ر ناڕوات و ئۆتۆمبێل له‌جوڵه ده‌که‌وێت، هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر دونیای 22 ساڵدا هات. دوو هۆکاری سەرەکی هەن بۆ سوتانی فۆیل پەمپ، ئەوانیش خراپی بەنزین و هەروەها خراپی کوالێتی فۆیل پەمپە بازرگانیەکان لەئێستادە لە بازاڕ هەن. لەهەرێمی کوردستان شۆفێران لەوەرزی هاویندا زیاتر تووشی ئەو قەیرانە دەبن چونکە زوو گەرم دەبێت و زۆرترین فۆیل پەمپ لەوەرزە گەرمەکاندا دەسوتێن.. زه‌رده‌شت مه‌حمود، یه‌کێکه شۆفێرێکی شارى سلێمانى که‌پێشتر کارى ته‌کسى کردوه، یەکێکە لەوانەی کە فۆیل په‌مپی زۆری گۆڕیوه، کەههندێکىان به‌هۆى خراپى به‌نزین بووه، هه‌ندێکیشى به‌هۆى خراپى جۆرى فۆیل پهمپهکانەوە بووه. زه‌رده‌شت بە هاوڵاتی وت «من له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کدا سێ جۆر فۆیل پهمپم گۆڕیوه، ئێستا دانه‌یه‌کم بۆ کڕیوه به‌گرانتر لهفۆیل پهمپهکانى تر تائێستا مانگێک ئه‌بێت نه‌مگۆڕیوه، به‌ڵام هه‌ر ترسم ھه‌یه بسوتێت، چونکه نه‌ک فۆیل په‌مپ، سه‌رجه‌م ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ى ئهھێنرێته کوردستان باش نین ته‌نها بۆ سودى کۆمپانیاو بازرگانه‌کانه« جۆرەکانی فۆیل پەمپ لەبازاڕدا زۆرن، کڕیار لەکاتی سوتانی فۆیل پەمپی ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆش دادەمێنێ کە چ جۆرێک بکڕێت و بتوانیت بەرگەی چەند مانگیک بگرێت. «فۆیل په‌مپ جۆرى زۆره و له‌ڕووى نرخیشه‌وه جیاوازى هه‌یه، ئه‌ویش ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر جۆرى فۆیل په‌مپه‌که« هونه‌ر ئه‌حمه‌د، یه‌کێک لهدوکاندارهکانى فۆیل په‌مپ وای وت. هونەر بە هاوڵاتى وت « هۆکارى سوتاندى فیلپه‌مپ به‌زۆرى به‌نزینى خراپه هه‌ندێ جار فیلپهمپى شهریکهشه به‌ڵام به هۆى خراپى به‌نزینه‌که سوتاندویه‌تی، هه‌ندێ جاریش فۆیل په‌مپه‌که کوالێتیه‌که‌ى ئه‌وه‌نده خراپه هه‌ر ئیش ناکات.» وتیشی»ئه‌و فۆیل پهمپانهى دێنه هه‌رێمى کوردستان کوالێتیه‌که‌ى زۆر نزمه له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌م له‌سه‌ریان بکه‌وێت، زۆرى له‌وڵاتى چینه‌وه دێن و به‌شێکیشیان له‌یابانه‌وه دێن». هونەر باسی لەوە کرد ئەوان به‌نرخى جومله ئه‌یکڕین کهنرخهکهى له ٥ دۆلارەوە ده‌ستپێده‌کات تا ٤٠ دۆلار، گرانترین فۆیل په‌مپ لاى ئەوان به ٦٠ هه‌زار دینارە، واتە ٥٠ دۆلاری ئەمریکی. بەڵام هەندێک جار کڕیار ئەوەی دەوێ کەنرخەکەی کەمترە، بەتایبەتی ئەوەش زیاتر ئه‌و که‌سانه‌ن کهئۆتۆمبێلهکه ده‌فرۆشێته‌وه دوای کڕینی فۆیل پەمپەکە، بۆیە نایەوێت پارەیەکی زۆری تێدا خەرج بکات، ئەوەیش بەپێی قسەکانی ئەو دوکاندارە. هونەر ئەحمەد وتی «پێش سوتاندنى؛ فۆیل په‌مپه‌که ئۆتۆمبێله‌که تۆزێ مت ئه‌بێت یان ئه‌یبڕێت، هه‌ندێ جار خاوه‌ن ئۆتۆمبێل هه‌ر ئیهمالی ده‌کات، له‌دواییدا شۆرتێک دروستده‌کات له‌ناو فۆیل په‌مپه‌که له‌حاڵه‌تێکیشدا ده‌بێته هۆى گڕگرتنى ئۆتۆمبێل». لەگەڵ ئەوەی لەمەرزەکاندا بڕوانامەی کاڵاکان مەرجن بۆ داخڵبوون و فرۆشتنیان لە بازار، بەڵام کۆنترۆڵی کاڵای خراپ و کوالێتی نزم، نەکراوە. هونه‌ر که‌ریم، نوێنه‌رى یاسایى گومرگى باشماخ بە هاوڵاتى وت «هه‌ر بارێک کهداخڵى عێراق ئه‌بێت، شه‌هاده‌ى ئه‌و وڵاته‌ى له‌گه‌ڵدایه که‌دروستکراوه، دواتر پشکنین بۆ هه‌موو که‌لوپه‌له‌کان ده‌کرێت و مۆرێک ئه‌ده‌ن له‌و شههادهیهى کهپێیهتى، دواتر ده‌هێنرێت بۆ گومرگ و له‌وێوه باره‌کان داخڵى هه‌رێم ده‌بێت». وتیشی»ئه‌گه‌ر بێت‌و که‌لوپه‌لێک گونجاو نه‌بێت و له‌پشکنین ده‌رنه‌چێت ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌و وڵاته‌ى لێوه‌ى هاتوه«. هه‌روه‌ها وتی «ئیجرائاتى یاسایى بۆ هه‌موو که‌لوپه‌لێک ده‌کرێت کهبارهکهشمان گه‌ڕانده‌وه به‌ڵێننامه‌ش له‌و که‌سه وه‌رده‌گرین که‌جارێکى تر له‌هیچ مهرزێک و سنورێک داخڵى نه‌کاته‌وه« «گه‌وره‌ترین گرفتى ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌رێمى کوردستان هه‌رێمێکى به‌کاربه‌رین، که کۆمه‌ڵگاش به‌کاربه‌ر بوو گه‌نده‌ڵى زۆرى تیا ده‌کرێت، تاکو ئێستاش یاسایه‌کمان نیه که‌تایبه‌ت بێت بهپاراستنى مافى به‌کاربه‌ر»، عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لى ڕه‌زا، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى بازرگانى و به‌کاربه‌رى له‌خولی پشیووی په‌رله‌مانى کوردستان وای وت. عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لى به هاوڵاتى وت «له نه‌بوونى یاسا لهبهربڵاوى سنوره‌کانى ئێمه رۆژانه به‌هه‌زاره‌ها تۆن خۆراک و شمه‌کى خراپ و کوالێتى نزم هه‌نارده‌ى سنوره‌کان ده‌کرێت له بازاڕه‌کانى هه‌رێم ساغ ده‌کرێته‌وه، هه‌رێمى کوردستان بۆته بازاڕێک بۆ کاڵاو شمه‌که خراپه‌کان له‌هى وڵاتانى تر» وتیشی «ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌نجومه‌نێک دابمه‌زرێت و نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌کانى تیادا بێت، هه‌ر کاڵاو شمه‌کێک هاورده‌ى هه‌رێم کرا بێته ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌و له‌وێ بڕیارى له‌سه‌ربدرێت، ئه‌وکاته وه‌ک فلته‌رێکى لێدێت و ده‌توانین له 70%ی کۆنترۆڵی شمه‌کى خراپ بکه‌ین». ریگری نەکردن لەکاڵای کوالێتی نزم و خراپ دەبێتە مایەی زیانی هاوڵاتیان بەجۆریک هەندێک جار ئەو زیان و ناڕەحتیە بەر بەکاربەر دەکەوێت، دەبێتە چیرۆکێکی تاڵ لەژیانیداو لەبیری ناچێتەوە. دونیا ساڵح هیچ کاتیک ئەو رۆژەی لە بیر ناچێتەوە کە لەڕێگەی رۆشتن بۆ زانکۆ لەسەر شەقامێکی قەرەباڵغی شار کە چۆن دەیان ئۆتۆمبێلی لەدوای خۆیەوە ریز کردبوو، کاتێک فۆیل پەمپی ئۆتۆمبێلەکەی سوتا، ئێستا دونیا ئەو چیرۆکە وەکو یادگاریەکی تاڵ دەهێڵێتەوە. بۆ ئەوەی توشی ئەو حاڵەتە نەبێت، دونیا چەندین جار فۆیل پەمپی گۆڕیوە بەنرخی گران، بەڵام هەر لەدەست فۆیل پەمپ سووتان رزگاری نەبووە، وتی جارێک فۆیل پەمپەکەی سوتا تووشی نیگەرانی بووە، چونکە ١٠٠ هه‌زار دیناری داوە بە ئومێدی ئەوەی نەسوتێ، «بەڵام به‌رگه‌ى هه‌فته‌یه‌کى نه‌گرت.» دونیا ئەگەرچی بەهۆی هاتوچۆی رۆژانەی بۆ دەوامی زانکۆ نا‌توانیت بەبێ ئۆتۆمبێل بچێتە درەوە، بەڵام هەمیشە ترسی هەیە لەپڕ لەناوەڕاستی شەقامەکەدا بوەستێ و ریزێک ئۆتۆمبێلی پڕ لەدوای خۆیەوە بەجیبێڵێت. دونیا وتی «فۆیل پەمپی زۆرم گۆڕی و هەر رزگارم نەبوو لەدەست سوتانیان، ئێستا واملێهاتووە دەترسم بڕۆمە دەرەوە».
راپۆرتی: ئێل مۆندۆ وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا ئەم چیرۆکەم ٢٠ جار لەمێشکمدا نووسی کاتێک لەبەندیخانەیەکی کوردستان لەهەولێر دەستبەسەربووم. یەکێک لە جۆری چیرۆکەکان بەوە دەستپێدەکات کە ئیمام عیماد دەستمدەگرێت بۆ سوچی زیندانەکە بۆ ئەوەی تیشکدانەوەی مانگم نیشان بدات کە لەهەرمێیەکی خاڵاوی دەچێت. تەنها ١٢ کاتژمێر لەزینداندا بووم و دەمێک بوو لەژماردنی پاکەتە پسکیتەکانی زیندانییەکان تەواو بوبوم کە لەباکێشە گیراوەکانی ژووری چواردا هەڵیانگرتبوو. «بەدڵنییایەوە خودا هۆکارێکی هەیە کەتۆی هێناوە بۆ ئێرە»، مەلاکە دڵنەوایی دەدامەوە. «ئێستا دەزانیت چی روودەدات و چۆن ئەوانە سەرکوتمان دەکەن». ئەو خوێنڕێژێکی بێبەزەیی بوو بەڵام لەهەمانکاتیشدا مەلایەکی راستگۆ‌و هاوزیندانییەکی بەڕێز بوو. پەرداخێک ئاوت پێدەدات و لەهەمان کاتدا باسی رقی خۆیت بۆ دەکات لەبەرامبەر شیعەکان کەدەبێت بکوژرێن. کاتژمێری ژوورەکە دەریدەخست کە ٨ی ئابەو کەناڵەکانی تەلەڤزیۆنیش پێشنیاری ئەوەیان دەکرد پلەی گەرمی دەگاتە ٥٠ پلەی سەدی. ئەو شەوە لەژوورەکەدا دەسوتاین. ئەوەندەی نەمابوو لەهۆش خۆم بچم ئەوکاتەی رێم دەکرد بەو رێگا پیس و چەپەڵەی گوندە ئاشوریەکانی دۆڵی نەهلا (نزیک دهۆک) پەیوەست دەکات پێکەوە، تاکە پێگەی سەلامەتی مەسیحییەکانی عێراقە کە یەکێکە لەو شوێنانەی رۆژهەڵاتی ناوەراست چەقەڵەکان هەموو شەوێک تێیدا دەلورێنن و هەمووشتێک دەیەوێت بتکوژێت. دواجار بیرم رۆشت بۆ ئەوەی کە دەبێت چ هەڵەیەکم کردبێت گەشتەکەم بۆ عێراق بگاتە دەستبەسەربوونم لەگەڵ ٦٠ زیندانی داعش، چەکدارانی تۆمەتباری تیرۆریستی کورد، پێشمەرگەی هەڵگەڕاوە، نەیارانی رژێمی بارزانی، ئالودەبوانی ترامادۆڵ، بازرگانانی تلیاک، هەروەها کۆمەڵیک رێگری پیاوکوژ. دەبێت دانی پێدا بنێم. تەنها هەفتەیەک پێشتر پارەم دەدا تا دزە بکەمە نێو ئەم بەندیخانەیە بەمەرجی ئەوەی تەنها چەند کاتژمێرێک بمێنمەوە تێیدا بەڵام بە نەفرەت بێت وانەبوو. وام لێهات رقم دەبوەوە لە هەرچی چرکەیە لەو گرتووخانە قەرەباڵغەدا بەسەرم دەبرد. بیرم دێت بە بیرکردنەوەی زۆر تێکشکابووم بەهۆی کەمی پشووەوە. ئەو بەندیخانەیەی تێیدا دەستبەسەربووم یەکێکە لەو بەندیخانانەی جیهانی سێیەم کەکەسی ئەشکەنجەدراو پێویستی بەکەسانی ئەشکەنجەدەر نییە، چونکە دۆخی ژیانی زیندانییەکان زۆر خراپترە لەهەرچی ئەشکەنجەدانە. تەنها دوو موبەریدەی کۆن و دەنگ بەرز ژوورەکان فێنک دەکەنەوە؛ کەشوهەوای زیندانەکە بە هەزارەها جگەرەی زیندانییەکان ئەوەندە پیس بوو بوو کە زۆر هەژار بوو لەئۆکسجین و لەهەندێک شوێنی بەندیخانەکەدا زیندانییەکان لەهۆش خۆیان دەچوون. زیاتر لە ١٢ کاتژمێر دەبوو ئێمە لەسەر یەک لا پاڵبکەوین، لەعارەقدا بخوسێین و بەتەواوی بێ جوڵە بین. لانیکەم نیوەی بەندکراوەکان نەیاندەتوانی لەشەودا بخەون. ئەگەر بتویستبا لەڕۆژدا بخەویت ئەوا لەلایەن پاسەوانەکانی بەندیخانەکەوە لێت دەدرا. نەتدەتوانی هیچ بکەیت؛ هیچ شوێنێک نەبوو بۆی بچیت و خەمی ژیانت بڕەوێنیتەوە. لەگەڵ ئەمەشدا رەتم دەکردەوە ئەو کاتژمێرانە بژمێرم کە دەبێت بەسەری ببەم لەبێبەشبونم لەهەناسەم. پێم باشتربوو تەرکیز بخەمەسەر رێگای دەرچوون و پێویست بوو دڵنیاببمەوە کە کەسێک لەدەرەوە ئاگای لەچارەنوسمە. نازانم چی منی پەلکێشی ئەم گرتووخانەیە کرد. ئەو هەفتەو مانگانەم فەرامۆش دەکرد کەدەبوو لەوێدا بمێنمەوە، بەڵام بیرم دەیگەڕاندمەوە بۆ «دەیژا ڤو»یەک [حاڵەتێکە کە وا هەست دەکەیت پێشتر ڕووداوێکێت بینیوە یان ئەزمونت کردووە و بەسەرت هاتووە] چونکە چەند ساڵێک لەمەوبەر راپۆرتێکم نووسی دەربارەی هەمان ئەزمونی سێ چەکداری ئیسپانی کە فڕێدرابوونە ئەم هۆڵە قێزەونەوە. تەنانەت ئەو وادانەم بیرە کە لەباڕەکاندا هەمبوو چونکە بیری ئەو وێنەیەم دێتەوە کە (مارکۆس دەلیل) کێشابووی دوای ئازادبوونەکەی. ئێمە هەردووکمان هەمان هەڵەمان کرد: سەرەڕۆیی کردن لەڕێگایەکی ناوچەیەکی سەر بەکێشە. مانگی پێشوو بەگەشتێک هاتم بۆ عێراق کە لەلایەن تەلەفزیۆنێکی ئەڵمانییەوە بەکرێگیرام بۆ دەرخستن و پیشاندانی ژیانی کۆمەڵیک چەکداری ئیسپانی و ئەڵمانی کە لەنێو ریزەکانی گروپێکی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا بوون لەناوچەی شنگال. [ نووسەر مەبەستی یەپەگەیە.] کارەکەم کرد‌و لەجیاتی ئەوەی بەردەوامبم لەگەشتەکە لەگەڵیان بەرەو رۆژاڤا، هەندێک کاتم بەسەربرد لەدۆڵی نەهلا. ماوەی ٥ رۆژم لەو ناوچە مەسیحیەدا بەسەربرد و هاورێی دێرینم بینی پێش ئەوەی تەلەفونێکم بۆ بێت لەباکوری سوریاوە. پێیانوتم دەتوانیت چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزانی جیهادییەکی داعشی ئیسپانیدا بکەیت کە تائێستا هیچ رۆژنامەنوسێک قسەی لەگەڵ نەکردووە. ئۆڤەرەکە سەرنجراکێش بوو. دەمزانی ئەوە ئەو جۆرە چیرۆکە هەواڵانەیە کە لەڕۆژنامەی «ئێل موندۆ» جێی دەبێتەوە. هیچ ئۆتومبیلێک نەبوو لەگوندەکاندا. بڕیارمدا بەپێ بڕۆم بەهیوای ئەوەی ئۆتومبیلێک بدۆزمەوە بمگەیەنێت بەنزیکترین شارۆچکە. بەڵام کێشەیەک هەبوو. ئەو ناوچە مەسیحی/ئاشورییە لەلایەن پەکەکەوە داگیرکراوە لەکاتێکدا پێشمەرگەکانی بارزانی (سەربازانی حکومەتی هەرێمی کوردستان) دژیانن. لەبەر هەمان هۆکار، تورکەکان دوودڵ نین لەوەی بۆمبارانی ناوچە مەدەنییەکان بکەن. لەدوانیوەڕۆدا، یارمەتی پێشمەرگەیەکم قبوڵ کرد کەهات بۆ بینینم. «من دەتوانم بتگەیەنم ئەگەر تەکسیت ئەوێت»، پیشمەرگەکە وتی هەرچەندە گومانیشی لێم هەبوو بەڵام چوومە نێو ئۆتومبیلەکەیەوە. ئەو شوێنەی کە بردمی قەراغ رێگایەک بوو کەئۆتومبیلیک خۆی پێداکردو سێ پیاوی چەکدار لێی هاتنە دەرەوە کە خۆیان بە پاسەوانی سەر سنور ناساند. «ئێمە حکومەتین و خەڵکانی پەکەکە، کۆمەڵێک تیرۆرستن»، ئەفسەرەکە بەو وتەیە سڵاوی لێکردم. یەکەم شەوم لە زیندانێکدا بەسەربرد لەئاکرێ کە لێکۆڵینەوەیەکی گاڵتەجاڕییانەم لەگەڵ کرا. نە ئەوان ئینگلیزیان دەزانی و نە منیش لە کوردی یان عەرەبی تێدەگەشتم. رۆژیک دواتر لە ئاکرێوە گوازرامەوە بۆ چاکسازی هەولێر. کاتێک فڕێدرامە بەندیخانەکەوە، گومانم لەوە نەبوو کە شتەکان لەوە خراپتر نابن. هەر کە گەشتم، دەبوو ژوورەکە بەش بکەم لەگەڵ ١٣٧ بەندکراوی دیکە. لەکاتی ئازادبوونم. ریکۆردی گرتووخانەکە شکا چونکە ١٦٠ زیندانی ٥٠ مەتر چوارگۆشەیان بۆ دابینکرابوو. وەک ئەوە وابوو ١٢ کەس لەسەر دوو سیسەم پاڵبکەون. یان وەک ئەوەی ناچارت بکەن لەگەڵ دوو کەسی تر لەناو تابووتێکدا بنویت. تاکە رێگاچارە بۆ ئەوەی دەست و قاچت بڵاو بکەیتەوە لەسەر زەوییەکە ئەوەبوو لەسەر لایەک پاڵبکەویت بەگوێرەی پرۆتۆکۆلێک لەلایەن پاسەوانی ژوورەکەو سەرپەرشتیارەکەی. «ئای خوایە!»، ئەم رستەیە هەموو شەوێک بەهاوار دەوترایەوە. ئەو پیاوەی ئەوەی دەوت پەکەکە بوو کەزیاتر لەگیرۆدەی ژوری زیندان دەترسا وەک لەوەی لە بۆمبارانەکانی تورکەکان بترسێت. پرۆتۆکۆلەکە بەم جۆرە بوو: سەرت لەپێشی پێی هاوزیندانییەکی تەنیشتت و سنگت لەبەردەم لاقی. ئەوان بەزۆر چەند پەرداخێک لەچاو و شەکرو کافوریان دەدایتێ بۆ دامرکاندنەوەی هەستی سێکسی. ئەو فشارەی دەتچەشت و لەهەمان کاتیش‌دا زۆر لەخۆکردنت ئەوەندە ئاشکرابوو کە زۆرجار جەستەت شین دەبوەوە، زیبکەو کێمی لێدەهات. خواردنەکەیان پیس بوو. زۆرجار زیندانییەک لەڕۆژێکدا تەنها قاپێک برنج و نۆکاو هەیە بیخوات. ئەو بەرپرسانەی بەندینخانەکە بەڕێوە دەبەن ئەو بڕە پارەیە، کە بۆ هەر زیندانییەک 10 بۆ ١٢ دۆلارە لەڕۆژێکدا، بۆخۆیان دەبەن کە لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە تەرخانکراوە. ئەو پارەیە پێویستییە بۆ هێشتنەوەی ڤێلاو ئۆتومبیلە ئەمریکییە گرانبەهاکانی گەندەڵی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکان. هەرزەکارێکی کوردی خەڵکی شەنگال قۆڵی بەجگەرەیەکی کۆری دەسوتاند. لێمی پرسی: “هەرگیز شتێکی لەو جۆرەت بینیوە؟». منیش سەرم لەقاند. “تۆ بەمزوانە لێرە دەڕۆیت، ئینشەڵا! سوێندم بۆ بخۆ کە منت بیرنەچێتەوە»، هەرزەکارەکە وای پێوتم. زیندانییەکانی ئاسایشی هەولێر خەون بەگوانتانامۆو ئەبوغرێبەوە دەبینن و لەهەمان کاتیش‌دا زانیارییەکانی دەستبەسەکردنیان لەسەر کاغەزی جگەرەی میلانۆ دەنووسن : “شەش ساڵ و چوار مانگ لەژوورێکی بەندیخانەیەکی شاراوە، رووتەختێکی یەک مەتری سێجاو دوو کەسی تریش لێرەن. نازانم بەچی تۆمەتبارکراوم، پێشم نەوتراوە کە چەنیک لێرە ئەمێنمەوە»، ئەوەی ئەمەی نووسی فەرماندەیەکی پێشووی پێشمەرگەیە. گۆڕینەوەی شەق و ئانیشک لێدان زۆرجار تاکە رێگەچارەبوو کە بۆشایی خۆتت بەدرێژایی شەو دەستبکەوێت. ئەوە کاردانەوەیەکی مرۆڤانەو ماقوڵە. ئەگەر یەکێک لەپاسەوانەکانی گرتووخانەکە بزانن کە لەکەسێک دەدەیت، ئەوا دەستبەجێ بۆ کەسێک دەخۆیت بۆ ناو دەموچاوت لەلایەن کەسی تەنیشتتەوە. رەنگە یاساکە بێ بەزەییانە بێت بەڵام بەسوودە بۆ دامرکاندنەوەی تەقینەوەی توندوتیژی. هیچ جیاوازییەکیش لەگەڵ بەندکراوەکانی داعش ناکرێت. ئیمام عیماد یەکەم بەندکراو بوو کە چاوم پێی کەوت کاتێک گوازرامەوە بۆ بەندیخانەی هەولێرو یەکێک بوو لەو کەسانە حەزی بەقسەکردن بوو چونکە لەو بەندکراوە کەمانە بوو کە بەئینگلیزی پاراو قسەی دەکرد. ١٠٤ جار قورئانی خوێندبووەوە. لەگەڵ ئەندامەکانی تری داعش رۆژەکەیان بەخوێندنەوەی چەند سورەتێک بەسەردەبرد. کوردەکانیش نوێژ دەکەن بەڵام لە بێهیوایداو بەبێ هەمان زەبت و رەبت. تەنانەت سێ رۆژ تێپەڕنەبوبوو لەو کاتەوەی گەشتبومە بەندیخانەکە کە شایەتی تێهەڵدانی بەندکراوێک بووم. لەڕۆژی ئازادکردنمدا گۆرانیبێژێکی ناسراوی هەولێر چووە نۆرینگەی گرتووخانەکە و داوای چارەسەری کرد بۆ کاردانەوەی «وازهێنان لە ئالودەبوون». دوو یاریدەدەرە پزیشکیەکە و ئەفسەرێک بەدار لەهونەرمەندەکەیاندا هەتا لە پەلوپۆیان خست. هیچ شتێک نەمابوو سەرم بسوڕمێنێت. دەستم کەلەپچەکرابوو لەتەنیشت پزیشکێکی موسڵ لە فڕۆکەخانە کە بەنیازی ئەوە بوو چەندڕۆژی داهاتوو لەگەڵ خێزانەکەی لەتورکیا بەپشوو بەسەرببات. ئەو وەک من رفێنرابوو چونکە ناو‌و نازناوی وەک جیهادیەکی داعش بوو کە لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە داواکرابوو. لەکوردستانی بارزانییەکاندا، هیچ بەڵگەیەک پێویست نییە بۆ وەستاندن یان ئەشکەنجەدانی کەسێک. یان هەمویان بکوژن یان بەندیان بکەن. هەروەک ئەوەی بۆی چووم، باڵیۆزخانەی ئیسپانیا دەربارەی رفاندنەکەم زانیبوی و ستافی ئاگادارکردبوەوە بۆ کارکردن لەسەر کەیسەکەی من. بەڵام، ئازادکردنم دواکەوت و هانزی ئیسکۆبار، باڵیۆزی ئیسپانی خۆی پەیوەندی کرد بەوەزیری دەرەوەی هەرێمی کوردستان تا پشتڕاستی بکاتەوە کە من «تەنها رۆژنامەنوسێکم». دواتر زانیم دەستەیەکی بچوک لەهاوڕێیانم لەدەرەوە بوون، زۆربەیان رۆژنامەنووس بوون کە ئاشنابوون بەناوچەکە و لەو میدیایە کاریان دەکرد کە من زۆرجار کاریان بۆ دەکەم. ئەوە باشترین دیارییە. بەهۆی پەیوەندییەکانیانەوە، هەموو میزۆپۆتامیا گەڕان بۆ کۆکردنەوەی هەندێک زانیاری کە روونی بکاتەوە چی روویداوە. لە ٤ی ئەیلول، جارێکی دیکە بەشەقامەکانی عەنکاوەدا گەڕام و چەند رۆژێک دوای ئەوە لەقاهیرەوە گەڕامەوە بۆ بەرشەلۆنە.
سازدانى: پشتیوان سه‌عدوڵڵا زوبێر عوسمان، جێگرى یه‌که‌مى سکرتێرى ئه‌نجومه‌نی ناوەندى یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت له‌کۆنگره‌ى داهاتوودا ئه‌نجومه‌نى ناوهندو ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى نامێنێت و ئه‌نجومه‌نی گشتیش سێ که‌س بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌کێتى هه‌ڵده‌بژێردرێت. زوبێر عوسمان، له‌چاوپێکه‌وتنێکى هاوڵاتىدا، ئاماژە بەوەدەکات کە له‌هه‌وڵدان بۆ کۆنگره‌ى چواره‌م ئەندامە زوویربووهکانیان بگه‌ڕێننه‌وه ناو یه‌کێتى. جێگرى یه‌که‌مى سکرتێرى ئه‌نجومه‌نی ناوەند دەڵێت «ده‌بووایه ئێستا یه‌کێتى کۆنگره‌ى یانزه‌یه‌مى خۆى گرێبدایه. نه‌ک له‌سه‌ر به‌ستنى کۆنگره‌ى چواره‌م کێشه‌ی هه‌بێت». کۆنگره‌ى سێی ئەو حزبە لە 1/6/2010 به‌ڕێوه‌چوو، کەتێیدا واده‌ى کۆنگره‌ى چواره‌مى دیاریکرد که‌ده‌بوو له‌مانگى ده‌ى 2013 کۆنگره‌ى چوارەم ببه‌سترایه. هاوڵاتى: دواکەوتنی کۆنگرەی یەکێتی چ کاریگەریەک لەسەر حزبەکە بەجێدێڵێت ؟ زوبێر عوسمان: ئێمه حزبێکى سۆسیال دیموکراتین، که‌ناکرێ موخالف بین له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وو پرۆگرام و به‌رنامه‌ى خۆمان. کاته‌که‌ى زۆر تێپه‌ڕیوه، ده‌بووایه ئێستا یه‌کێتى کۆنگره‌ى یانزه‌یه‌مى خۆى گرێبدایه. نه‌ک له‌سه‌ر به‌ستنى کۆنگره‌ى چواره‌م کێشه‌مان هه‌بێت، بۆ خۆ نوێکردنه‌وه، بۆ گۆڕینى فۆرمى یه‌کێتى، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى قۆناغه‌کانى ئێستا بده‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌راورد بکه‌ین به‌ڕابردوو یه‌کێتی وه‌ڵامى هه‌موو قۆناغه‌کانى داوه‌ته‌وه، کۆنگره بۆ ئه‌وه‌یه حۆمان نوێبکهینهوهو به‌رنامه‌ى نوێ دابنێین، گه‌نج و ژن و لاو بهێنینه پێشه‌وه، هاوکات ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى توانایان نه‌ماوه خۆیان کاندید نه‌که‌نه‌وه، یان ئیشی تر وه‌ربگرن، ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى ئێستا پێگه‌یشتوون و توانایان هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانى تر، هه‌موومان پێکه‌وه بتوانین درێژه به‌و قۆناغه بده‌ین که‌کۆنگره ئه‌رکى نوێمان ده‌خاته سه‌رشان و به‌رنامه‌ى نوێی ده‌بێت بۆ هه‌موو کایه‌کانى حزب. هاوڵاتى: ده‌توانین بڵێین کێشه‌و ململانێى نێوخۆیی هۆکارى دواخستنى چواره‌م بووه؟ زوبێر عوسمان: ئێمه له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندا فره مینبه‌ر بووین، یه‌کێتى تا ِاپهڕین حزب نه‌بووه‌و چه‌ند رێکخراوێک بووه، کۆنگره‌ى یه‌که‌م که له‌ساڵى 1992 به‌سترا له‌وێوه یه‌کێتى بووه به‌حزب و به راستى موقهصیربووین، ده‌بوایه کۆنگره‌ى زیاتر ببه‌ستین، به‌ڵام کۆنگره ئامرازه له‌پێناو ئامانجێک.کۆنگره‌ى دووه‌م کۆمه‌ڵێک گۆڕانکارى روویاندا، به‌هه‌مان شێوه له‌کۆنگره‌ى سێیه‌میشدا گۆڕانکارى ڕوویاندا، واتا ئه‌وه ده‌ڵێت، له‌هه‌رسێ کۆنگره‌که‌ى یه‌کێتیدا گۆڕانکارى گه‌وره ڕوویانداوه له‌ژیانى رێکخراوهییماندا، ئێستاش کاتى به‌ستنى کۆنگره‌ى چواره‌مه، گۆڕانکارى گه‌وره له‌ئاستى ناوخۆى حزب و کوردستان و ناوچه‌که چاوه‌ڕێمان ده‌کات. راسته به‌شێک له‌هۆکاره‌کانى دواکه‌وتنى به‌ستنى کۆنگره کێشه‌ى ناوخۆیی بووه، نه‌خۆشکه‌وتن و مردنى مام هۆکاری نه‌به‌ستنى کۆنگره‌بوو، راى جیاوازى نێو یه‌کێتى له‌سه‌ر شێوازى به‌ڕێوه‌بردنى یه‌کێتى هۆکارێکى تر‌ى دواکه‌وتنى به‌ستنى کۆنگره‌بوو، چه‌ند رووداوێک روویاندا، بۆ نمونه ناوه‌ندى بڕیار دروستبوو، دوواتر به‌شێک له‌هه‌ڤاڵانمان جیابوونه‌وه‌و هاوپه‌یمانیان دروستکرد. جگه له‌وانه ساڵى 2018 دوو هه‌ڵبژاردنى تێدا ئه‌نجامدراو ده‌بوو خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌بکردایه. ئێمه له‌هه‌وڵداین بۆ کۆنگره‌ى چواره‌م هه‌موو هه‌ڤاڵه زوویربووهکانیش بگه‌ڕێنینه‌وه ناو یه‌کێتى، بۆئه‌وه‌ى هه‌موومان به‌دوو رووى سور بچینه نێو کۆنگره‌و به دوو رووى سور بێینه ده‌ره‌وه، واتا کۆنگره‌ی کۆکه‌ره‌وه بێت. هاوڵاتى: تاچه‌ند مه‌ترسی جیابوونه‌وه (ئینشقاق) له‌کۆنگره‌ی چواره‌مدا له‌ئارادا هه‌یه؟ زوبێر عوسمان: هیچ هۆکارێک نه‌ماوه بۆئه‌وه‌ى ئێمه کۆنگره دووابخهین، به‌دیلى کۆنگره هه‌ر کۆنگره‌یه، ئه‌و ترسانه ئه‌گه‌ر هه‌بن یا نه‌بن، نابێ ئێمه بترسین، بۆیه پیموایه جیابوونه‌وه (ئینشقاق) له‌م کۆنگره‌یه‌دا روونادات، راسته به‌شێک له‌لایه‌نه‌کان چاویان له‌سه‌ر ئه‌م کۆنگره‌یه‌یه بۆئه‌وه‌ى بارودۆخى یه‌کێتى زیاتر تێکبده‌ن. به‌ڵام کۆنگره‌ى داهاتوو کۆنگره‌ى کۆکه‌ره‌وه‌و سه‌رکه‌وتن ده‌بێت دوور له‌گیانى رق و تۆڵه‌کردنه‌وه‌و یه‌کتر سڕینه‌وه، ده‌مانه‌وێت کۆنگره‌یه‌کى یه‌کێتییانه به‌گیانێکى هه‌ڤاڵانه بۆ هه‌موو یه‌کێتییه‌کان ببه‌ستین. ئه‌گه‌ر تاکاتى کۆنگره گۆڕانکارییه‌ک روویدا، ئه‌و کاته قسه‌مان ده‌بێت، به‌ڵام له‌ئێستادا ترسمان نه‌ماوه‌و تاڕاده‌یه‌کى باش ناو ماڵمان رێکخراوه. هاوڵاتى: ده‌وترێت پێش کۆنگره رێکه‌وتن بۆ دابه‌شکردنى پۆسته‌کان ده‌کرێت، ئایا ئه‌م قسانه راستن؟ زوبێر عوسمان: ئێمه وه‌کو ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى لایه‌نێکى گرنگى یه‌کێتین و له‌کۆنگره هه‌ڵبژێردراوین، هه‌موومان ئه‌ندامى کۆنگره‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ى بچینه ناو هیچ پرۆسه‌یه‌ک، هیچ که‌سێکیش نه‌هاتووه بۆ لای ئێمه بۆئه‌وه‌ى باسی رێکه‌وتن بکات، ئه‌وه‌ى تۆ باسى ده‌که‌یت، ئێمه‌ش له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه بیستوومانه، رێکه‌وتنى پێشوه‌خته بۆ دابه‌شکردنى پۆسته‌کان و پشک پشکێنهو دانانى که‌سی یه‌که‌م و دووه‌مى یه‌کێتى دووره له‌ڕاستییه‌وه‌و کۆنگره بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات. هاوڵاتى: به‌ڵام بابه‌تى رێکه‌وتنى پێشوه‌خته بۆ دابه‌شکردنى پۆسته باڵاکانى یه‌کێتى به‌شێوه‌یه‌کى به‌ربڵاو باس ده‌کرێت؟ زوبێر عوسمان: پێشتریش وتم، له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه گوێمان له‌وه بووه که‌ئه‌م کۆنگره‌یه کۆنگره‌یه‌کى ته‌وافوقى پشک پشکێنه ده‌بێت، هه‌موومان دژى ئه‌وه‌ین، به‌ڵکو ده‌مانه‌وێت، کۆنگره له‌سه‌ر بنه‌ماى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ببه‌ستین، نامانه‌وێت کۆنگره‌ى باڵ باڵێن و پشک پشکێنه بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌مانه‌وێت کۆنگره له‌که‌شێکى دیموکراسی و به‌وپه‌ڕى ئازادییه‌وه ئه‌ندامانى کۆنگره نوێنه‌رانى راسته‌قینه‌ى خۆیان ده‌ستنیشان بکه‌ن. هاوڵاتى: ره‌خنه‌ى ئه‌وه له‌حزبه‌کان ده‌گیرێت به‌وه‌ى بۆ گۆڕینى ده‌موچاوه‌کان کۆنگره ده‌به‌ستن، نه‌ک بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و نوێبوونه‌وه، ئه‌م بۆچوونه بۆ یه‌کێتیش دروسته؟ زوبێر عوسمان: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بیرمان له‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه، ئه‌م کۆنگره‌یه بۆ ئه‌وه بێت، ده‌موچاوى فڵان ده‌گۆڕێت بهکهسێکى تر، به‌شێک له‌هه‌ڤاڵان خۆیان کاندیدناکهنهوه، هه‌م ته‌مه‌نیان، هه‌م ته‌ندروستییان، هه‌موو تواناى جه‌سته‌ییان به به‌رییه‌وه نه‌ماوه، ئه‌گینا ئه‌م کۆنگره‌یه بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌و یه‌کتر سڕینه‌وه‌و کێشه‌ى گه‌نجه‌کان و پیره‌کان نییه، ئێمه له‌ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند پێمانوایه هه‌ر هه‌ڤاڵێک که تائێستا له‌سه‌رکردایه‌تى یا مه‌کته‌بی سیاسى کاریکردووه، ئه‌گه‌ر بتوانێت له‌گه‌ڵمان درێژه پێبدات، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه مافى خۆیهتىو ئه‌و هه‌ڤاڵه باشانه‌ی خاوه‌ن ئه‌زموونن و تواناى کارکردنیان ماوه ده‌نگیشیان پێ ده‌ده‌ین، ده‌مانه‌وێت هه‌موومان پێکه‌وه سه‌رکردایه‌تى ئاینده‌ى حزبه‌که‌ى خۆمان بکه‌ین و بیگه‌یه‌نینه که‌نارى ئارامتر، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌موچاوه‌کان ده‌گۆڕێن، ئه‌وه به‌شێکه له‌گۆڕانکارى، که (خوێنى نوێ، گه‌نج ، ژن ، لاو) هه‌موو ئه‌وانه بێنه پێشه‌وه، له‌هه‌مانکاتدا پێویستمان بهههڤاڵه کۆنه‌کان که‌خاوه‌ن ئه‌زمونن هه‌یه، به‌ڵام به‌شه سه‌ره‌کییه‌که‌ى بۆ نوێبوونه‌وه‌یه، بۆ دانانى به‌رنامه‌ى نوێیه، به‌تایبه‌ت پێداچوونه‌وه به‌په‌یوه‌ندییه‌کانمان، ئه‌گه‌ر یه‌کێتى که‌مێک لایدابێت، بخرێته‌وه سه‌ر شا رێگا راسته‌قینه‌که‌ى خۆى. هاوڵاتى: ده‌وترێت، ئه‌نجومه‌نێکى راوێژکارى دروستده‌کرێت بۆ ئه‌و به‌رپرسه به‌ته‌مه‌نانه‌ى که له‌کۆنگره ههڵنابژێردرێنهوه، ئه‌م ده‌نگۆیانه راستن؟ زوبێر عوسمان: به‌ڵێ له‌ئارادا هه‌یه، به‌پێى ماده‌ى (46)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌کێتى له‌کۆنگره‌ى سێ، ئه‌رکى نووسینه‌وه‌ى پرۆژه‌ى ره‌شنووسی په‌یڕه‌وى ناوخۆ لای ئێمه‌یه، ئێمه فۆرمى حزببمان گۆڕیوه له‌و فۆرمه کلاسیکییه ته‌قلیدییه لینینییه‌وه بۆ فۆرمێکى سه‌رده‌م که ته‌نها به‌و فۆرمه گۆڕانکارى له‌ناو حزبدا رووده‌دات، ئه‌و فۆرمه هه‌موو شتێکى نوێیه، ئێمه ده‌سه‌ڵاتى بهڕێوهبهربردنى حزبمان گۆڕیوه بۆده‌سه‌ڵاتى ده‌سته‌جه‌معى، نیزامێکى تایبه‌ته له‌نێوان هاوسه‌رۆک و کۆنسه‌ى سه‌رۆکایه‌تى، نامانه‌وێت مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تى و سکرتێرو جێگره‌کان و ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى به‌جیا له‌کۆنگره هه‌ڵبژێردرێن، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى به‌کۆى گشتى و ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى نه‌مێنێت، له‌ناو کۆنگره یه‌ک ئه‌نجومه‌نى گشتى هه‌ڵبژێردرێت که له (121) که‌س پێکدێت، له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى هه‌ڵببژێردرێت بۆ ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن، ئه‌وه‌ش ده‌شمێنێته‌وه جێى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى ده‌گرێته‌وه‌و ده‌بێته چاو‌دێر به‌سه‌ر کاروبارى رۆژانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردنه‌وه، واتا ئه‌نجومه‌نى ناوهندىو ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى نامێنێت، به‌ڵکو ئه‌و ئه‌نجومه‌نی گشتییە ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى هه‌ڵده‌بژێردرێت و دواتر سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى گشتى و جێگرێک و یاریده‌ده‌رى ئه‌نجومه‌نى گشتى هه‌ڵده‌بژێردرێن، دواى کۆنگره ئه‌نجومه‌نی گشتی له‌ناوخۆى سێ که‌س بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌کێتى هه‌ڵده‌بژێردرێن، یه‌کێکیان ده‌بێته به‌رپرسى کاروبارى رێکخراوه‌یی و یه‌کێکیان به‌رپرسى کاروبارى سیاسى و ئه‌وى تریان به‌رپرسى کاروبارى مه‌کته‌به‌کان ده‌بێت. واتا به‌پێى په‌یڕه‌وه‌که کۆى جومگه‌کانى کارکردن دیاریکراوه‌و ده‌سه‌ڵاته‌کان پێکه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. هاوڵاتى: ئه‌م گۆڕانکارییه‌ى باستکرد، جێگیربووه‌و بڕیاری له‌سه‌ردراوه؟ زوبێر عوسمان: لای ئێمه جێگیربووه، ئێمه لیژنه‌یه‌کى حه‌وت که‌سیمان هه‌بووه، کۆى ئه‌و بیرۆکه پرۆژه‌و سه‌رنج و تێبینییانه‌ى گه‌ڵاڵه‌بوون یهکمانخست و دواتر له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند به‌کۆى ده‌نگ په‌سه‌ندکراو نێردرا بۆ لیژنه‌ى باڵاى ئاماده‌کارى کۆنگره، که‌ئه‌وانیش لیژنه‌یه‌کى فهرعییان هه‌یه به‌ناوى لیژنه‌ى پرۆگرام و په‌یڕه‌وى ناوخۆ، لاى ئه‌وانیش په‌سه‌ندکراوه، واتا ئه‌و ره‌شنووسه‌ى ئێمه ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌ندامانى کۆنگره. هاوڵاتى: واتا پۆستى سکرتێرى گشتى نامێنێت؟ زوبێر عوسمان: سکرتێرى گشتى کاتێک بوونى هه‌بوو که‌یه‌کێتى فره‌مینبه‌ر بوو، یه‌کێتى نیمچه به‌ره‌یی بوو، جگه له‌وه پۆستى سکرتێرى گشتى تایبه‌ته به (مام)، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین، له‌سه‌ر مه‌زارى مام بنووسرێ سکرتێری گشتى یه‌کێتى، زۆرینه‌ى زۆرى هه‌ڤاڵانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌ناو ماڵى خودى مام جه‌لال، واتا پۆستى سکرتێرى گشتى کۆتایی هاتووه. هاوڵاتى: که‌واته یه‌کێتى چۆن به‌ڕێوه‌ده‌برێت؟ زوبێر عوسمان: باس له‌وشه‌ى «سکرتێر» ده‌کرێت، به‌ڵام ئێمه پیمانوایه نابێت سکرتێریش هه‌بێت، جگه له‌وه بیرۆکه‌ى سه‌رۆک و جێگر له‌ئارادایه، دوو را هه‌یه، رایه‌ک ده‌ڵێت یه‌ک جێگرى هه‌بێت، رایهکى تر ده‌ڵێت دوو جێگرى هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش لای ئێمه مردووده، چونکه پێمانوایه سه‌رۆک بۆ حزبێکى نیمچه دکتاتۆرى راستڕه‌و ده‌بێت، سه‌رۆک له‌گه‌ڵ مۆدێلى یه‌کێتى ناگونجێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت مۆدێلى به‌ڕێوه‌بردنى یه‌کێتى له‌و سێ هه‌ڤاڵه بێت. هاوڵاتى: به‌ڵام باسى ئه‌وه ده‌کرێت، به‌ڕێز کۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌کرێته سکرتێرى یه‌کێتى. زوبێر عوسمان: ئه‌و ره‌شنووسه‌ى ئێمه دامانناوه، باسی هیچ ئهشخاسێکى تێدانه‌کراوه، کاک کۆسره‌ت و کاک به‌رهه‌م و کاک پاڤڵ و هه‌ر کاکێکى تر ده‌توانێت به‌رنامه‌ى خۆى له‌کۆنگره پێشکه‌ش بکاو ئه‌و کاته له‌کۆنگره ئه‌نجومه‌نى گشتى هه‌ڵبده‌بژێردرێت، ئێمه دژى ئه‌وه‌ین یه‌کێتى که‌سی یه‌که‌مى هه‌بێت، ده‌مانه‌وێت ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردن هه‌بێت، کاک کۆسره‌ت رهمزو خه‌باتگێڕێکى یه‌کێتییه، به‌ڵام کۆنگره بڕیارده‌دات.
هاوڵاتى، لاڤین مه‌حمود کاتێک ئارام حسێن له‌ساڵى ١٩٨٦دا ده‌ستگیرکراو برایه ناو زیندانى ئه‌منه سوره‌که تاکو له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا ناچارى بکه‌ن ئه‌و رێکخستانه ئاشکرابکات که‌کارى تێیدا ده‌کرد. ئارام خۆڕاگربوو، لێدان و هه‌ڵواسین نه‌یانتوانى ناچارى بکه‌ن هیچ شتیک بدرکێنێت، ئه‌مه‌ش رقى پیاوانى قامچى به‌ده‌ستى به‌عسى زیاتر ئەستوور ەکرد. ئه‌وانه‌ى که‌هه‌موو رێگه‌یه‌کى ئه‌شکه‌نجه‌دانیان تاقى ده‌کرده‌وه نه‌یانده‌توانى ئارام و هاوشیوهکانى کۆڵ پێ بده‌ن، تاکو په‌نایان بۆ یگهى تر ده‌برد، ئه‌ویش هێنانى دایک و خوشکى زیندانیه‌کان بوو، که ئه‌گه‌ر دان به‌هیچدا نه‌نێن ده‌ستدرێژى ده‌کرێته سه‌ریان. ئارام به‌هاوڵاتى وت «ئه‌و ئازاره‌ى که‌هه‌رگیز بیرم ناچێته‌وه کاتێک پێیان وتم تۆ هه‌ر ئیعتراف ناکه‌یت تازه ئێمه خوشک و دایکى تۆمان هێناوه«. له‌وکاته‌دا ده‌نگى هاوارى چه‌ند ئافره‌تێک له‌ودیو دیوارى ژوره تاریکه‌که‌ى ئارام‌دا به‌رزبۆته‌وه، ئارام وتى «نه‌مده‌زانى ئه‌وانه خوشک و دایکمیان تیایه یان نا، له‌و کاته‌دا من له ژێر تهعزیبێکى زۆردا بووم ده‌نگیانم نهدهناسینهوه، به‌ڵام ده‌مزانى ئافره‌تن و کوردن ئه‌وه زۆر کاریتێکردم خه‌ریکبوو ئه‌ڕوخام». ئه‌م شوێنه‌ى که چیرۆکى هه‌زاران که‌سى وه‌کو ئارامى تیدا تۆمار کراوه، که به ئه‌منه سوره‌که ناسراوه، له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه کرا بهمۆزهخانهیهکى نیشتیمانى بۆ هێشتنه‌وه‌ى ئه‌و مێژوهى که به‌ئازار نوسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئارام چاوه‌رێی نه‌ده‌کرد ئه‌وه‌بوو که له‌پێ بیستى ده‌رگاى ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه داخراوه. ئه‌م ئه‌شکه‌نجه‌و داپڵۆسینانه بوونه‌ته مێژژویهکى خۆڕ‌اگرى خه‌ڵکى شارى سلێمانى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سهرکوتکردنانهدا، ئه‌مانه‌ش به تابلۆى هونه‌رى پاشماوه‌کانى جه‌نگ و ئامرازه‌کانى داپڵۆسین له‌ناو بیناى ئهمهنسورهکه نه‌خشێنراون. رۆژى 26ى ئه‌یلولى 2019، له‌هه‌واڵێکى چاوه‌ڕواننه‌کراودا داخستنى مۆزه‌خانه‌ى نیشتیمانیى ئه‌منه سوره‌که راگه‌یه‌نرا، ئه‌مه‌ش له‌په‌یجى فه‌رمی ئه‌منه سوره‌که بڵاوبووه‌وه. هۆکاره‌که‌شى بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه که چوار مانگه پاره‌یان بۆ خه‌رج ناکرێت و 18 کارمه‌ندی مۆزه‌خانه چوار مانگه‌دا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه. مۆزه‌خانه‌که له‌م چه‌ندساڵه‌دا یه‌کێتى نیشتیمانى کورستان به‌ڕێوه‌ی بردوه، ئه‌و حزبه کێشه‌ى ناوخۆیی هه‌یه، هاوکات له‌گه‌ڵ داخستنى ئه‌منه سوره‌که که‌ناڵی ئاسمانی کوردساتیشیان راگرت و دواتر کردیانه‌وه، هه‌ندێک ده‌ڵێن ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌کێشه ناوخۆییه‌کانى حزبه‌وه هه‌یه نه‌ک کێشه‌ى دارایی، به‌ڵام به‌رپرسانى حکومه‌ت و فراکسیۆنێکى په‌رله‌مانیش ده‌ڵێن ده‌توانن چاره‌سەری بکه‌ن ئه‌گه‌ر کێشه‌که داراییه. بابه‌کر دڕه‌یى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى به هاوڵاتىوت «ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى سلێمانى پێمان خۆشه که ئه‌منه‌سوره‌که بێته‌سه‌ر حکومه‌ت و ئه‌گه‌ر نه‌قڵ بێته سه‌ر ئێمه، ئاماده‌ین هه‌موو شته‌کانى جێبه‌جێ بکه‌ین». باسی له‌وه‌شکرد پێشتریش هه‌مان داوایان کردوه، به‌ڵام پێیان نه‌دراوه. جگه له‌حکومه‌ت له‌ئێستادا فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه هه‌موو خه‌رجى ستافه‌که‌ى دابین بکات. دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندام په‌رله‌مانى فراکسیۆنى گۆڕان بههاوڵاتىوت «تا ئێستا به‌دوایدا نه‌ڕۆشتوین بڕى پاره‌که‌ى چه‌نده به‌ڵام هه‌رچه‌ندێک بێت ئێمه ده‌یگرینه ئه‌ستۆى خۆمان». به‌رپرسانى ئه‌منه سوره‌که‌و یه‌کێتی له‌سه‌ر ئەو پرسه قسه ناکه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که کۆنگره‌ى حزبه‌که دوو مانگێکى ماوه‌و نزیکه، به‌رپرسه‌کانى یه‌کێتی به‌هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لێدوانه‌کاندا ده‌که‌ن، له‌نێو شه‌قامیش ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوه کهداخستنهکهى په‌یوه‌ندی به‌کێشه ناوخۆییه‌کانى یه‌کێتیه‌وه هه‌یه، کهپێیانوایه باڵێکى ئه‌و حزبه کهمۆزهخانهو هه‌ندێ ده‌زگای میدیایان به‌ده‌سته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کاری دێنن. ئاکۆ غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منه سوره‌که وتى ئامادەنیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بکات، ئه‌و رهتکردنهوهیهشی به‌جۆرێک نیشاندا که هه‌ستیاری ئه‌و پرسه‌ى نیشانده‌دا. به‌ڵام ئه‌م بێده‌نگیه‌ى به‌رپرسانى ئه‌منه سوره‌که‌و یه‌کێتى نیگه‌رانى و خه‌مناکی قوڵى لای هاوڵاتیان و قوربانیانى نێو زیندانه تۆقێنه‌ره‌که به‌جێهێشتوه. بۆ که‌سێکى وه‌کو ئارام حسێن که‌توانى به‌رگه‌ى ئازاره‌کانى نێو زیندانه‌که بگرێت، ده‌ڵێت ناتوانێت به‌رگه‌ى ئه‌و ده‌رگا داخستن و قوفڵ لێدانه بگرێت و له‌ودیو دیورهکانى مۆزهحانهکهوه بیر لهیادگاریهکانى ناو زیندانه‌که بکاته‌وه. ئه‌منه سوره‌که بۆ ئه‌و مانایه‌کی مه‌عنه‌وی گه‌وره‌ى هه‌یه. ئهمنە سوره‌که به‌ته‌نها مۆزهخانهیەکى ئاسایى نیه، به‌ڵکو له‌م ساڵانه‌ى دواییدا چه‌ند رۆژنامه‌نوس و شاندى بیانى هاتوون و لەنزیکه‌وه بنیویانه که چۆن گه‌نجانى شاره‌که به خۆڕاگرییه‌وه رووبه‌ڕووى ئه‌و سه‌رکوت کردنانهى حکومه‌تى به‌عس به‌سه‌رۆکایه‌تى سه‌دام حسێن بوونەته‌وه. بیناى ئه‌منه سوره‌که ساڵى ١٩٧٩ بۆ کۆلێژى کشتوکاڵ دروستکرا، به‌ڵام ساڵى ١٩٨٠ له‌لایه‌ن رژێمى به‌عس به‌سه‌رۆکایه‌تیى سه‌دام حوسێنه‌وه کرا بهبیناى ئاسایشى ئه‌و رژێمه له‌شارى سلێمانی. تاوه‌کو راپه‌ڕینى ١٩٩١ هه‌زاران کوردى تیادا ئه‌شکه‌نجه‌دراون و کوژراون. هه‌زاران که‌سى تیادا بێسه‌روشوێنکراو تائێستا چاره‌نووسیان به نادیارى ماوه‌ته‌وه. له‌ڕاپه‌ڕینی ٥ى ئازارى ١٩٩١ له رانیه‌و قه‌ڵادزێ ده‌ستیپێکردو دواى دوو رۆژ گه‌یشته سلێمانی. هاوڵاتییانى راپه‌ڕیو هێرشیان کرده‌سه‌ر بیناى ئه‌منه سوره‌که له ناو شارى سلێمانی. دواى دوو رۆژ لهگهمارۆدانى بیناى ئه‌منه سوره‌که، له‌لایه‌ن هاوڵاتیانى راپهڕیوهوە رزگارکراو سه‌دان که‌سى تیادا رزگارکرا. ئهشکهنجهدراوانى نێو ئه‌م زیندانه هه‌ریه‌که‌یان چیرۆکى کاریگه‌ریان لایه که به‌گێڕانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ناچار ده‌که‌ن به‌تاسه‌وه گوێیان بۆ بگرێت. ئارام حسێن که‌ئێستا ته‌مه‌نى 60 ساڵه، ئه‌وکات که له‌زیندان بوو گه‌نجێک بوو ته‌مه‌نى ته‌نها 27 ساڵ بوو، ئه‌و یه‌کێکه له‌وانه‌ى شایه‌تحاڵى ئه‌وه‌یه که چۆن ده‌نگی گریان و قیژه‌ى ژنانى ئه‌شکه‌نجه‌دراو له‌نێو ئه‌منه سوره‌که له‌ودیو دیوارى ژوره تاریکه‌که‌ى که‌تێیدا بهندببوو تاساندویهتی، پیاوانى قامچی به‌ده‌ست پێیان وتوه که‌ئه‌و ده‌نگ و هاواره، ده‌نگى خوشک و دایکیه‌تى و ناچاره ده‌بێت دان به‌هه‌موو شتێکدا بنێت. خۆڕ‌اگرى ئارام و هاوشێوه‌کانى به‌هێزتربوون له‌و دیواره ئهستورانهى زیندانه‌که .ئه‌وان به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى که سه‌ر به‌ڕێکخستنه‌کانى یه‌کێتى و کۆمه‌ڵه‌و رێکخستنى ناوشار له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێیه‌کیدا ده‌ستگیرکران، ئێستا نیگه‌رانن کهدهبیین به‌رپرسانى یه‌کێتی دایانخستووه. ئارام ده‌ڵێت ناتوانێت ببینێت که ئه‌و مێژووه‌ى ئه‌ودیوى ده‌رگاکه‌وه بکوژێنرێته‌وه، ئه‌و هێشتا وێنه‌کانى رۆژانى ئهشکهنجەدان له‌پێش چاوم دێن و ده‌چن. دواى راپه‌ڕین کاتێک سه‌ردانى ئه‌منه سوره‌که‌ی کردوه، سه‌ردانى ژووری ئه‌شکه‌نجه‌دانى خۆی کردووه. وتى «شوێنه‌واره‌کانى هێشتا به‌سه‌ر دیواره‌کانه‌وه ده‌بینران، ئه‌و راڕهوانهى ئێمه سجن بوین تیایدا کهژورو شته‌کانم بینى بیرم که‌وته‌وه که له‌گه‌ڵ چه‌ندین براده‌ر لێره‌دا بووین چه‌ندین که‌سی تیادا شه‌هید بووه‌و له‌سێداره دراوه«. وتیشی «دوو براده‌رم له‌گه‌ڵدا بوو له‌به‌رده‌م ژوره‌کاندا دانیشتین که له‌یه‌ک ژوردا ئه‌شکه‌نجه درابووین، وتم با دابنیشین بزانین تامى جارى جاران ئه‌دات ئه‌و ژورانه‌ى که به‌به‌رده‌وام بۆنى کوشتنى لێئه‌هات، من چومه شوێنێک له ئه‌منه سوره‌که له‌ناو دیوارێکدا ناونیشانێک بوو هه‌ڵکۆڵدرابوو ره‌سمیم گرت لاى خۆم وه‌ک یادگارییه‌ک هه‌ڵمگرت». ئارام باسی هاوڕێیه‌کى خۆى کرد کە له‌زیندان له‌گه‌ڵی بووه، وتى «وه‌ک پاڵه‌وان ته‌ماشامان ده‌کردو هه‌میشه پێیده‌وتین ئیعتراف مه‌که‌ن، خۆڕاگربن، شه‌وێکیان کاتژمێر ٢ی شه‌و بوو بردیان بۆ ته‌عزیب که بهئهشکهنجهدان له‌کاتى شه‌واندا بوو، دواى ئه‌وه‌ى هێنایانه‌وه، من هێشتا نهخهوتبوم، هات له‌ته‌نیشتم ده‌ستى کرده گریان، منیش پێم وت عه‌یبه بۆ چى ئه‌گریت تۆ ئامۆژگارى ئێمه ئه‌که‌یت تا به‌هێز بین». ئارام به‌حه‌سره‌ته‌وه ئه‌م چیرۆکه‌ى گێڕایه‌وه‌و وتى «من تازه لێبومهتهوه دوو خوشک و دایکمیان هێناوه پێیان وتم هه‌ر ئیعتراف ناکه‌یت، وتم نه‌خێر، دواتر ده‌ستیان گرتم و گوێمیان نا بهدهرگاکهوە، دواتر گوێم له‌ناڵه‌ى خوشکه‌کانم بوو ده‌گریان و هاواریان ده‌کرد، دواتر چومه ژوورهوەو وتم واز له‌ئه‌وان بێنن بابڕۆنه‌وه ماڵه‌وه، وتیان پێمان بڵێ ئێستا چى ئه‌زانیت بیڵێ، وتم هیچ نازانم». بڕیاری داخشتنى ئه‌منه سوره‌که، ئه‌م چیرۆکه تاڵانه‌ى بیری ئارام و ئهشکهنجەدراوانى ناو زیندانى ئه‌منه سوره‌که‌ى خستۆته‌وه بیریان و کولاندۆته‌وه. وتی»داخستنى ئه‌منه‌سوره‌که له‌ئێستادا گه‌وره‌ترین سه‌رپێچیه له‌و که‌سانه‌ى کاتى خۆى خهباتگێڕبوون، ئه‌مه شوێنى یادگه‌ى ئه‌و پاڵه‌وانانه‌یه کهبهرگهى هه‌موو ئه‌و چه‌رمه‌سه‌رى و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی به‌عسیان گرتوه«. وتیشی «تاپۆکردنى هه‌موو ئه‌و یاده‌وه‌ریانه‌یه له‌سه‌ر حزبێک، زوڵمه لهخهباتگێڕهکان، ناکرێ حزبێک خۆى بکاته خاوه‌نى، ئه‌مه شوێنى خه‌ڵکه، شوێنى ئه‌و پاڵه‌وانانه‌یه کهسهربهرزانه هاتنه ده‌ره‌وه«. هه‌روه‌ها وتى «ده‌بێت ئه‌منه سورهکە له ژێر ده‌ستى حزب بێته ده‌ره‌وه، حکومه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئیداره‌ى بکات، چونکه ئه‌وه موڵکى خه‌ڵکه، موڵکى ئه‌و شههیدانهیە له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانیان سپارد».
شاناز حه‌سه‌ن حه‌فتا باڵیۆزى نوێ له‌عێراقدا زیادده‌کرێت که‌نیوه‌یان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه به‌پێى کورسییه‌کان دیارى ده‌کرێن و ئه‌وى دیکه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ده‌ستنیشان ده‌کرێت. په‌رله‌مانى عێراق به‌پێى ژماره‌ى کورسییه‌کان که‌ژماره‌یان 328 کورسیه 35 باڵیۆز به‌هه‌ڵبژاردن دیارى ده‌کات و کورد له‌و ژماره‌یه که‌خاوه‌نى 58 کورسییه شه‌ش باڵیۆزى به‌رده‌که‌وێت، له‌ئێستادا گفتوگۆی چڕ له‌نێو فراکسیۆنه کوردییه‌کاندا سه‌ریهه‌ڵداوه‌و داواى به‌رکه‌وته‌ى خۆیان ده‌که‌ن. کورد له‌په‌رله‌مانى عێراق 58 کورسیى هه‌یه‌و فراکسیۆنى پارتى 25 کورسى و یه‌کێتى 20 و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان 5 و نه‌وه‌ى نوێ 4 و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو هه‌ریه‌که‌یان دوو کورسیان هه‌یه. هه‌روه‌ها حکومه‌تى عێراق 105 سیڤى بۆ 35 باڵیۆز وه‌رگرتووه‌و یه‌کلایى کراوه‌ته‌وه‌و نازانرێت ئه‌و شه‌ش باڵیۆزه کورده‌ى ناویان ده‌رچووه سه‌ر به چ لایه‌نێکى سیاسین. سه‌رۆکى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت ئه‌و که‌سانه‌ى که‌حکومه‌ت دایانده‌نێ بهباڵیۆز چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا کراوه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى سیڤیه‌کانیان ته‌واو بووه. شێرکۆ میروه‌یس، سه‌رۆکى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت» ئه‌و لایه‌نه‌ى که دوو باڵیۆزى به‌رده‌که‌وێت پێویسته شه‌ش کاندید بنێرێت له‌کۆى ئه‌و 35 باڵیۆزهى له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌نێردرێت». شێرکۆ میروه‌یس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد به‌رکه‌وته‌ى کورد له‌و باڵیۆزهى حکومه‌ت دایده‌نێت به‌پێى ئاماده‌یى کورده له‌ناو وه‌زاره‌ته‌کان و وتى»له‌ئێستادا چاوپێکه‌تنیان له‌گه‌ڵدا کراوه و کۆى هه‌مویان 125 که‌سن و 35که‌سیان هه‌ڵبژێردراون، به‌ڵام ناویان ئاشکرا نه‌کراوه«. په‌رله‌مانتارێکى نزیک له‌به‌رهه‌م ساڵح پێیوایه که‌پارتى و یه‌کێتى داواى یه‌کڕیزى ده‌که‌ن ده‌بێت بۆ دابه‌شکردنى پۆسته‌کانیش بۆ لایه‌نه‌کان هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت. رێبوار که‌ریم مه‌حمود، په‌رله‌مانتارى عێراق، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت»دابه‌شکردنه‌که به‌پێى کورسى فراکسیۆنه‌کان و مه‌رجه‌کانى ئه‌و که‌سه‌یه بۆ کاندید کردن و ئه‌و فراکسیۆنانهش که باڵیۆزیان نیه هه‌قى زیاتریانه وه‌ریبگرن». رێبوار ده‌شڵێت یه‌کێتى و پارتى هه‌ریه‌که‌یان داواى دوو باڵیۆز ده‌که‌ن له‌کۆى ئه‌و شه‌ش باڵیۆزهى له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌ر کورد ده‌که‌وێت، به‌و پێیه دوو باڵیۆز ده‌مێنێته‌وه بۆ گۆڕان و نه‌وه‌ى نوێ و کۆمهڵو یه‌کگرتوو وتیشى» ئه‌و لایه‌نانه‌ى باڵیۆزیان زۆره، یه‌کێتى و پارتى به‌تایبه‌تیش پارتى ده‌بێت ئه‌وه بسه‌لمێنن که داواى یه‌کڕیزى ده‌که‌ن بیده‌ن به‌لایه‌نه‌کانى تر». سه‌رۆکى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ ده‌ڵێت پارتى و یه‌کێتى داواى یه‌کڕیزیمان لێده‌که‌ن، به‌ڵام بۆ پۆسته‌کان خۆیان له‌پێشه‌وه‌ن. یوسرا ره‌جه‌ب، سه‌رۆکى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت» ئێمه نیگه‌رانى خۆمان پیشاندا ناعه‌داله‌تیه‌کى تێدابوو زۆر به‌ئاشکرا و به‌ڕونى، ئه‌و کوتلانه (پارتى، یه‌کێتى) زۆرجار خۆیان داواى یه‌کڕیزى ده‌نگى کورد ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ى ئیمتیازات خۆیان هه‌میشه له‌پێشه‌وه‌ن». هه‌روه‌ها به‌مافى فراکسیۆنه‌که‌ى داده‌نێت یه‌کێک له‌پۆستى باڵیۆزه‌کان به‌ر جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ بکه‌وێت. هاوکات سه‌لیم شوشکهیى، په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت» تائێستا یه‌کێتى و پارتى به‌ته‌نیا چوون بۆ دانوستان و وابڕوات له 35 باڵیۆزه‌که پێنج باڵیۆز به‌ر کورد ده‌که‌وێت، له‌وکاته‌دا هه‌قى کورد ده‌فه‌وتێت که‌هه‌موو کوتله‌کان پێکه‌وه یه‌کڕیزبن 6 باڵیۆزمان به‌رده‌که‌وێت». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه یه‌کێتى و پارتى زۆر پۆستى تریان به‌رکه‌وتووه، که لایه‌نه‌کانى تر به‌شدارن له‌حکومه‌تداو هیچ پۆستێکیان نیه، وتى» پێمان وایه زیاتر به‌رکه‌وته‌ى ئێمه‌و لایه‌نه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتییه«. به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتی تائێستا زیاتر له شه‌ش کۆبونه‌وه کراوه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى به‌رکه‌وته‌ى فراکسیۆنه‌کان له‌شه‌ش باڵیۆزى عێراق و یه‌که‌م کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق بووه کهکوردهو دووه‌م کۆبونه‌وه له‌ناو فراکسیۆنه‌کان و دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار ئه‌و پرسه باسکراوه و نه‌گه‌شتوون به رێکه‌وتن. جه‌مال کۆچه‌ر، په‌رله‌مانتارى یه‌کگرتوو، له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتی وتى» له‌هه‌موو دانیشتنه‌کاندا نه‌گه‌یشتوینه هیچ ئه‌نجامێک». باسى له‌وه‌کرد ئه‌و شه‌ش باڵیۆزه پارتى داواى سێ باڵیۆز ده‌کات، یه‌کێتیش داوا ده‌کات دوو باڵیۆز وه‌ربگرێت و به‌و پێیه یه‌ک باڵیۆز بۆ پێنج حزبه‌که‌ى تر ده‌مێنێته‌وه. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه« له‌کۆتا کۆبونه‌وه‌دا باس له‌وه‌کراوه هه‌ر یه‌ک لهپارتى و یه‌کێتى دوو به‌دوو باڵیۆزیان هه‌بێت و پێنج لایه‌نه‌که‌ى تر دوو باڵیۆزیان هه‌بێت پێکه‌وه به‌پێى کورسیه‌کانیان له‌په‌رله‌مان کاندیده‌کانیان بنێرن و به‌پێى توانا‌و لێهاتوویى کاندیده‌کان هه‌ر حزبێک له‌و پێنج حزبه باڵیۆزه‌که وه‌رده‌گرن». جه‌مال کۆچه‌ر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد له‌کۆتا کۆبونه‌وه یه‌کێتى وتویهتى که پارتى رازى بێت به ئه‌و رێکه‌وتنه، ئێمه‌ش رازین و وتى»پارتیش خه‌ریکه به‌دۆخه‌که رازى ده‌بێت و به‌و شێوه‌یه باڵیۆزه‌کان دابه‌ش بکرێت». ڤیان سه‌برى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌کرد ئه‌و 35 باڵیۆزهى که له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت به‌پێى کورسیه‌کان دابه‌شى کوتله‌کانى ناو په‌رله‌مان ده‌کرێت، وتیشى»وه‌ک فراکسیۆنه کوردییه‌کان 58 کورسیمان هه‌یه‌و بۆ هه‌ر 10 کورسییه‌ک باڵیۆزێک دیارى کراوه، کورد شه‌ش دانه‌ى به‌رده‌که‌وێت». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه له‌گفتوگۆو راوێژداین له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه کوردییه‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه رێکه‌وتن. ده‌رباره‌ى 35 باڵیۆزه‌که‌ى دیکه که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داده‌نرێت و کورد شه‌ش باڵیۆزى ده‌بێت، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که بۆ ئه‌وه‌شیان ده‌بێت کوتله کوردییه‌کان گفتوگۆ بکه‌ن و رێکبکه‌ون، وتى» گرنگ ئه‌وه‌یه وه‌ک کورد 12 باڵیۆزمان به‌رده‌که‌وێت».
ئارا ئیبراهیم بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر ئاستى خانه‌ى راپه‌ڕاندن و جڤاتى گشتى و نیشتمانییه‌وه چه‌ندین لیژنه‌ى جیاوازى پێکهێناوه بۆ ئاشتکردنه‌وه‌ى ده‌نگه ناڕازیى و زویربووهکانى و ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه بیانبه‌نه‌وه بۆ گرده‌که. پاش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق و کوردستان له‌ساڵى رابردوودا کهبزوتنهوهکه توشى شکستى گه‌وره بوویوهو زیاتر له 200 هه‌زار ده‌نگى که‌مى کرد، به‌راورد بهههڵبژاردنهکانى 2013 بووه مایه‌ى دوورکه‌وتنه‌وه‌ى چه‌ندین سه‌رکرده‌و گۆڕانخوازى دیارى ناو بزوتنه‌وه‌که. هه‌ریه‌ک له قادر حاجى عه‌لى و عوسمان حاجى مه‌حمود دوو له‌و سه‌رکردانه‌ن که‌ده‌یان ئه‌ندامى جڤاتى گشتى و نیشتمانیان له‌گه‌ڵدا بووه‌و چوونه‌ته‌وه ماڵه‌وه دانیشتوون. هاوکات سه‌دان هه‌ڵسوڕاوى دیکه له‌مه‌کۆکان و ژوور‌و ئه‌ندامانى جڤاتى گشتى و نیشتمانى دهستیانلهکارکێشاوهتهوهو وه‌ک ده‌نگى ناڕازى خوار گرده‌که ناویان ده‌هێندرێت. پاش ئه‌وه‌ى له 14ى ئه‌یلولدا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن و رێکخه‌رى گشتى هه‌ڵبژارد، به‌رنامه‌و پلانى چڕ دانراوه له‌ڕێگەى چه‌ندین لیژنه‌وه له‌سلێمانى و هه‌ولێرو دهۆک و هه‌ڵه‌بجه تادهنگه ناڕازییه‌کان ئاشتبکهنهوهو بیانبه‌نه‌وه گرده‌که‌ى زه‌رگه‌ته. ئه‌ندامێکى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت هێماى ئیستفهام له‌سه‌ر هیچ یه‌کێک له‌هه‌ڵسوڕاوه نیگه‌رانه‌کان نییه‌و له‌گه‌ڵیاندا داده‌نیشن. شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا، ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى باسى له‌وه‌کرد نیگهرانیەکان دوو جۆرن، یه‌کێکیان په‌یوه‌ندى به جڤاتى گشتییه‌وه هه‌یه‌و ئه‌وه‌ى تریشیان په‌یوه‌ندى به‌تێکڕاى بزوتنه‌وه‌که‌وه هه‌یه، وتیشى» ئێمه پێکه‌وه ده‌ژین، له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى و لایه‌نه‌کانى دیکه له په‌رله‌مان پێکه‌وه‌ین که‌وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کى بچوک وایه، زۆر ئاساییه دانیشین پێکه‌وه کۆبونه‌وه بکه‌ین بزانین کێشه‌مان چییه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى نیگه‌رانن». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد بۆچى بتوانین له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى لایه‌نه‌کانى دیکه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین، بۆ نه‌توانین لەگەڵ ئه‌و براده‌رانه گفتوگۆ بکه‌ین؟، وتیشى» بۆ نه‌توانین سه‌رنجه‌کانیان به گرنگ وه‌رنه‌گرین!، ئه‌م پرۆسه‌یه لاى من به‌و شێوهیەیهو لاى من که‌س نیه نیشانه‌ى پرسیارى له‌سه‌ربێت و لاى بزوتنه‌وه‌که‌ش نیه‌و ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌ى توندمان لێده‌گرێت و ئه‌وه‌ى سه‌رنجى هه‌یه، ئه‌مانه هه‌مووى هه‌قى خۆیانه«. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى به‌شێک لهنیگهرانییهکان په‌یوه‌ندى بهکوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فاوه هه‌یه که‌ده‌وترێت ته‌ده‌خولى بڕیارى سیاسى ده‌که‌ن، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى گۆڕان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه هیچ په‌یوه‌ندى به سه‌ر کوڕه‌کانى نه‌وشیروان مسته‌فاوه نیه« خانه‌ى راپه‌ڕاندن خاوه‌نى په‌یڕه‌وى خۆمانین که دامانڕشتۆتهوه، وه‌ک تیمێک کارى پێکه‌وه‌یى ده‌که‌ین، به‌پێى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به پرس و راو راوێژ که له‌سه‌ر پرسێک نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجام، ده‌یکه‌ینه ده‌نگدانه‌وه«. ئه‌ندامێکى جڤاتى گشتى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات له‌سه‌ر ئاستى خانه‌ى راپه‌ڕاندن و جڤاتى گشتى و نیشتمانى بۆ پارێزگاکانى هه‌ولێرو سلێمانى و دهۆک لیژنه‌یان بۆ ئاشتکردنه‌وه‌ى هه‌ڵسوڕاوه ناڕازییه‌کان پێکهێناوه. نه‌سرین جه‌مال، ئه‌ندامى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ئێمه لهجڤاتى گشتى لیژنه‌یه‌کمان پێکهێناوه ئه‌و لیژنه‌یه له‌و هاوڕێیانهمانهوه ده‌ستپێده‌که‌ین، که ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌یان پێشکه‌ش کردبێت یان به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان چووبنه ماڵه‌وه، پێشتر په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین و ده‌چین بۆ سه‌ردانیان». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد لیژنه‌که‌یان له سێ که‌س پێکهاتووه‌و لیژنه له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاکانى هه‌ولێرو دهۆک و سلێمانى هه‌یه. ده‌رباره‌ى ئه‌وانه‌ى سه‌ردانیان کردوون، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى جڤاتى گشتى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که‌نزیکه‌ى پێنج رۆژه لیژنه‌که‌یان پێکهاتووه و سه‌ردانیان کردووه‌و هه‌ندێکیان چاوه‌ڕوانى به‌ره‌وپێشچونى بزوتنه‌وه‌که ده‌که‌ن و هه‌ندێک وتویانه خۆیان دێن و سه‌ردانیان ده‌که‌نه‌وه و هه‌ندێکیشیان پێیان راگه‌یاندوون که راسته له‌ماڵه‌وه دانیشتوون به‌ڵام هه‌ر ده‌نگى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانن. نه‌سرین جه‌مال ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو سه‌ره‌تا له‌ئه‌ندامانى جڤاتى گشتیه‌وه ده‌ستیان پێکردووه دواتر هه‌نگاو ده‌نێین بۆ ده‌ره‌وه‌ى جڤاتى گشتى،» بێگومان بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و خانه‌ى راپه‌ڕاندنیش لیژنه‌یان هه‌یه«. ده‌رباره‌ى بڕیاردان له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا کهتێبینى له‌سه‌ر هه‌بووه له‌لایه‌ن ده‌نگه ناڕازییهکانهوهو کوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فا تۆمه‌تبار ده‌کرێن به‌وه‌ى بونه‌ته رێکخه‌رى گشتى سێبه‌ر به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌که‌وه، نه‌سرین جه‌مال وتى» به راى خۆم رێکخه‌رى سێبه‌ر نیه‌و عومه‌رى سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌و کوڕانى کاک نه‌وشیروان هه‌م لهبزوتنهوهکهش و لهحکومهتیشدا زۆر به‌ئاسانى ده‌یانتوانى پۆست وه‌ربگرن، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها پشتیوانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانن
راپۆرتی: ئاژانسی فرانس پرێس وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا هیوایوایە بەبەردێک دوو چۆلەکە بکوژێت کە بەردەکە «ناوچەیەکی ئارام»ی نوێیە لەباکوری سوریا‌و چۆلەکەکانیش کەمکردنەوەی بارگرانی پەنابەرو دوورخستنەوەی چەکدارە کوردییەکانە لەسنوری باشوری وڵاتەکەی. لەم مانگەدا هێزەکانی تورکیا‌و ئەمریکا دەورییەی هاوبەشیان ئەنجامداوە بەئامانجی دمەزراندنی «ناوچەی ئارام». بەڵام شیکەرەوان دەڵێن پلانەکە ناواقیعییە. ناوچەی ئارام چییە؟ لەوتارەکەیدا لە کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەهەفتەی رابردوودا، ئەردۆغان نەخشەیەکی ئاشکراکرد کەپلانەکە فراوانخوازییەکی تێدایە بۆ ناوچەکە، کە خۆی دەبینێتەوە لە ٣٠ کم قوڵایی و ٤٨٠ کم بەدرێژایی باکوری سوریا. سەرۆکی تورکیا وتی دواجار ئەو پلانە رێدەدات بە دوو بۆ سێ ملیۆن پەنابەری سوری بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان. ئەم پلانە بووەتە کارەی لەیەکەمینی ئەردۆغان کەڕووبەڕووی رەخنەی توند بووەتەوە لەئاستی گشتیدا لەسەر لەخۆگرتنی سێ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار پەنابەر لەتورکیادا - زۆرترین ژمارەیە لەجیهاندا. تەلەفزیۆنی تورکی (TRT) لەهەینی رابردوودا رایگەیاند یەکەم قۆناغی پلانەکە ئامانجی نیشتەجێکردنی یەک ملیۆن سورییە لە ١٤٠ گوند‌و ١٠ شارۆچکە. هەروەها پلانەکە بەربەستێکیش دروستدەکات دژی چەکدارانی کوردانی سوریا کەزۆربەی ناوچەکەیان بەدەستەوەیە. چی روودەدات؟ شارەزایان بەگومانن لەوەی پلانەکە خۆی بگرێت، سەرەڕای دەورییەی هاوبەشی زەمینی و ئاسمانی تورکیا‌و ئەمریکا لەم مانگەدا. ئەمریکا لەململانێدایە بۆ راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان تورکیا‌و هێزەکانی یەپەگە. «تەنانەت ئەگەر هەوڵەکان بۆ دروستکردنی ‹ناوچەیەکی ئارام› سەرکەوتووبن - کە هیچ ئاماژەیەک نییە سەرکەوتووبن- سەرچاوە نادیارەکانی گرژی و ئاڵۆزییەکان دەمێننەوەو لەگەڵیدا ئەگەری هەڵمەتی پەلاماری سەربازی تورکیا هەیە بەوپێیەی کە یەپەگە بەهەڕەشە دەزانێت»، دارین خەلیفە شیکەرەوەی باڵای ئاسایش، سیاسەت، ململانێی سوریا لەگروپی قەیرانی نێودەوڵەتی وا دەڵێت. هەروەها خەلیفە ئاماژەی بەوەشکرد ئەمریکا دووپاتی کردوەتەوە واشنتۆن «ئیمزای لەسەر هیچ رێککەوتنێک نەکردووە کە گواستنەوەی بەزۆری سوریەکانی تێدابێت بۆ باکورو رۆژهەڵاتی وڵاتەکە». سەرەڕای بەربەستەکان، واشنتن بە ناچاری دەیەوێت پەلامارێکی تاکلایەنانەی دیکەی تورکیا بوەستێنێت کە پێشتر دوو پەلاماری سنور تێپەراندنی ئەنجامداوە دژی خەلافەتی ئیسلامی و یەپەگە لەساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٨. پێش ئەوەی سەردانی نیویۆرک بکات بۆ کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەردۆغان هۆشداری ئەوەیدا پلانیان ئامادەیە بۆ ئۆپەراسیۆنی تاکلایەنی ئەگەر بەرەوپێشچوونی بەرچاو روونەدات لەسەر «ناوچەی ئارام» تاکۆتایی مانگی ئەیلول. «پەلامارێکی تاکلایەنی لەلایەن ئەنقەرەوە بەئەگەرێکی زۆرەوە لێکەوتەو زیانی دەبێت لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاو تورکیاش. ئەگەر تورکیا بیەوێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری دارایی ئەم پلانەی بکات ئەوا دەبێت رێبازێکی گشتگیری هەبێت، تاکلایەنانە گۆڕینی بەزۆر لەدیمۆگرافیادا نابێتە زامن کردن و سەقامگیرکردنی سنوری تورکیا-سوریا»، جۆو ماکرۆن توێژەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەناوەندی «عەرەب لەواشنتۆن» وا دەڵێت. ئایا پەنابەرەکان دەگەڕێنەوە؟ بەپێی وتەی فابریس باڵانچ شارەزا لەبواری جوگرافیای سوریا، ناگونجێت سێ ملیۆن کەس بنێردرێت بۆ ئەو ناوچەیەی پێشنیارکراوە. «شوێنی ژیان لەناوچەکەدا سنوردارە چونکە بەشی زۆری نیمچە بیابانە و هەرێمی رۆژهەڵاتی رووباری فورات زۆر دواکەوتووە». ئەم پلانە مانای گۆڕانێکی گەورەی دانیشتوانزانی (دیمۆگرافی)یە، چونکە ناوچەکە زۆربەی زۆری کوردەو لەسەدا ٩٠%ی پەنابەرە سوریەکانی تورکیا عەرەبن. «ئەردۆغان ئەو راستییە دەشارێتەوە کە پلانی ئەم ناوچە ئارامە پێویستی بەئاوارەکردنی ئەو خەڵکانەیە کە ئێستا خۆیان لەو ناوچەیەدا نیشتەجێن»، نیکۆلاس هێراس توێژەری ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ناوەندی «ئاسایشی نوێی ئەمریکی» بەپێگەی «عەرەب نیوز»ی وت. «نزیکەی پێنج ملیۆن کەس لە باکورو رۆژهەڵاتی سوریادا هەن، لەگەڵ لانیکەم ملیۆنێک کەس ئاوارەن لە ناوچەکانی تری سوریا. لەئێستادا پێویستی گرنگ و گەورە هەیە کەدەبێت باسیان لێوە بکرێت سەبارەت بەو خەڵکەی لە باکورو رۆژهەلاتی سوریادا دەژین، چ جای ئەوەی ملیۆنێکی تریش زیاد بکرێت»، هێراس وا دەڵێت بەبۆچوونی هێراس، پلانەکەی تورکیا بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام «ئەسپی تەڕوادەیە [وتەیەکە بۆ گوزارشت کردن لەلەناوبردنی نەیارەکان بەنهێنی] بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی دیمۆگرافی لەسەر حسابی دانیشتوانی کورد لە باکورو رۆژهەڵاتی سوریا». حەسەن ئوناڵ، شیکەرەوەی سیاسەتی دەرەوە لەزانکۆی مەڵتیپی ئەستەنبوڵ دەڵێت پلانەکە بۆ هەردوولا قورس دەبێت. «ئایا هەموو ئەو کەسانە خەڵکی ئەو بەشەی سوریان؟ ئەگەر وانەبێت لەوانەیە بڵێن: ‹نامانەوێت بچینە نێو زەوی کەسێکی دیکەوە»، ئوناڵ وای وت. ئەردۆغان رایگەیاند دەبێت ناوچەکە پەلبکێشێت بۆ رۆژهەڵاتی دێرەزوورو رەققە، بەڵام باڵانچ ئاماژەی بەوەدا هیچ یەکێک لەو هەرێمانە ئامادەی ئەوە نین ئەو لێشاوە پەنابەرەیان بۆ بچێت. رەققە هێشتا پێویستی بە بنیادنانەوە هەیە دوای ئەوەی کوردەکان رێبەری جەنگێکی جەرگبڕیان کرد بۆ گرتنەوەی شارەکە لەدەستی داعش لەساڵی ٢٠١٧. بەپێی وتەی ئوناڵ، باشترین چارەسەر بۆ رادەستکردنەوەی پەنابەرە سورییەکان هەماهەنگییە لەگەڵ حکومەتی سوریا دوای ئاسایی بونەوەی پەیوەندی نێوان ئەنقەرەو دیمەشق. «بەلەبەرچاوگرتنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، نا‌توانیت بەزۆر بیانگوازیتەوە».
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن فوئاد جه‌لال خاوه‌نى کۆمپانیاى مه‌ستى فیلم و به‌ڕێوەبه‌رى فیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى فیلم له‌سلێمانى ئاشکرای دەکات کە لەفیستیڤاڵەکەدا فیلمى درێژى ناوخۆیى و بیانی، هەروەها کورتە فیلمی ناوخۆیى و جیهانی، نیشان دەدرێن لەگەڵ فیلمى ئه‌نیمه‌یشنى کورت، هەروەها به‌شى به‌هره‌ى نوێ و فیلمى دیکۆمێنتارى ناوخۆیی و جیهانییش بەشێک دەبن لە فتیستیڤاڵەکە فوئاد جه‌لال لهچاوپێکهتنهکهى له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد زیاتر له 79 وڵات به‌شدارى فیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ده‌که‌ن، 134 فلیم به‌شدار ده‌بێت. هەروەها باس لەکێشەیەک دەکات کە رووبەڕوویان بۆتەوە، ئەویش ئەوەیە کەهەندێک لە ئەکتەرو سینەماکارەکان نایانەوێت بەشداری بکەن بەوپێیەی ناوچەکە بەهۆی شەڕی داعشەوە لەڕووی ئەمنیەوە تێبینی لەسەر بووە، بەڵام توانیویانە قەناعەتیان پێبکەن. فوئاد جه‌لال وتی «هه‌ندێکجار به‌تایبه‌ت ئێمه ئه‌زمونى شه‌ڕى داعشمان هه‌بووه له‌ڕابردوودا، که ره‌نگه بۆ بیانییه‌ک ئاسان نه‌بووایه بێته ئه‌م ناوچه‌یه، تا ئه‌وه‌مان بۆ دڵنیادهکردنهوه سلێمانى ناوچه‌یه‌کى ئارامه‌و گرفتى ئه‌منى نییه«. هاوڵاتى: چ که‌سایه‌تیه‌کى جیهانى به‌شدارى فیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى فیلم له‌سلێمانى ده‌که‌ن؟ فوئاد جه‌لال: ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تى جیاوازمان به‌گوێره‌ى تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیان بانکهێشتکردون، که‌پێکدێن له دادوه‌رى هونه‌رى و پرۆدیوسهرى جیهانى و ئه‌کته‌ره ناوداره جیهانیهکان له‌بوارى فیلم‌دا. هاوڵاتى: فیستیفاڵه‌که چ به‌رهه‌مێک له‌خۆده‌گرێت و له‌چه‌ند وڵاته‌وه به‌شدارده‌بن؟ فوئاد جه‌لال: به‌رهه‌مه‌کان فیلمن، 134 فیلمه‌و له 79 وڵاته‌وه به‌شدارى ده‌که‌ن، که 44 فیلمیان کوردین، پێکهاتوون له(فیلمى درێژى ناوخۆیى و بیانی، فیلمى کورتى ناوخۆیى و جیهانی، فیلمى ئه‌نیمه‌یشنى کورت، به‌شى به‌هره‌ى نوێ، فیلمى دیکۆمێنتارى ناوخۆیی و جیهانی).) هاوڵاتى: خه‌ڵاته‌کان چین بۆ فیلمه سه‌رکه‌وتووه‌کان له‌ئه‌مساڵدا؟ فوئاد جه‌لال: له‌مساڵدا جیاواز له‌ساڵانى رابردوو، خه‌ڵاتى زیوو ئاڵتون ده‌به‌خشرێن به‌سه‌ر فیلمه سه‌رکه‌وتوه‌کاندا. هاوڵاتى: ئایا ده‌توانین بڵێین ئه‌م فیستیڤاڵه له چوارچێوه‌ى فیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه؟ فوئاد جه‌لال: بێگومان ئه‌م فێستیڤاڵه ده‌چێته چوارچێوه‌ى فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه، چونکه ئه‌و بنه‌مایانه‌ى له‌فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانى جیهان هه‌یه لهفێستیڤاڵى سلێمانى لهبهرچاوگیراون و جێبه‌جێده‌کرێن، به‌شداریکردنى ژماره‌یه‌ک ئه‌ستێره‌و به‌رهه‌مى جیهانى له 79 وڵاتى جیهانه‌وه دێن، بۆ خۆى گوزارشتێکه لهبهنێودهوڵهتى بوونى فێستیڤاڵى فیلمى سلێمانی. هاوڵاتى: له‌سێ ساڵى رابردوودا که ئه‌م فیستیڤاڵه سازکراوه، ئایا تاچه‌ند خه‌رمانێکى خستۆته سه‌ر به‌ره‌وپێشچونى سینه‌ماى کوردى و شارى سلێمانى وه‌ک شارى رۆشنبیرى؟ فوئاد جه‌لال: له‌خولى یه‌که‌مى فێستیڤاڵى سلێمانییه‌وه یه‌کێک له‌سیاسه‌ت و ئامانجى کارکردنمان ئه‌وه بووه، که چۆن کار له‌سه‌ر توانا‌و زیادکردنى به‌رهه‌مى سینه‌مایى کوردى بکه‌ین و فێستیڤاڵى سلێمانى بکه‌ینه ده‌روازه‌یه‌ک بۆ به‌رهه‌مهێنانى فیلمى کوردی، که به‌خۆشحاڵیه‌وه له‌خولى چواره‌مدا نمایشى (44) فیلمى کوردى ده‌کرێت که پێموایه ئه‌وه خه‌رمانێکى گه‌وره‌یه و به‌رهه‌مى گه‌وره‌ن بۆ به‌ره‌وپێشبردنى فیلمه کوردیه‌کان له‌کوردستان. هاوڵاتى: کاتێک بانگهێشتى ئه‌کته‌رێک یان سینه‌ماکارێک و ده‌زگاو که‌سایه‌تیه‌کان ده‌کەن چ کێشه‌یه‌ک رووبه‌ڕووتان ده‌بێته‌وه؟ فوئاد جه‌لال: دروستکردنى په‌یوه‌ندى به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیى کارێکى ئاسان نییه، تا ئه‌وه‌ى بتوانیت پرۆداکشنى فیلمێک بانگهێشت بکه‌یت، یان ئه‌ستێره‌یه‌کى جیهانى بهێنیت، بێگومان ورده‌کارى ده‌وێت و پێویسته له‌هه‌موو روویه‌که‌وه به‌رپرسیارێتى و میواندارێتى هه‌ڵبگرین، چ له‌ڕووى هونه‌رى و نمایشى فیلمه‌کانیانه‌وه، چ له‌ڕووى پێشکه‌شکردنى خزمه‌ت بهمیوانهکان، هاوکات له‌ڕووى دڵنیایى ئه‌منیه‌ت و ئاسایشه‌وه، چونکه هه‌ندێکجار به‌تایبه‌ت ئێمه ئه‌زمونى شه‌ڕى داعشمان هه‌بووه له‌ڕابردوودا، که ره‌نگه بۆ بیانییه‌ک ئاسان نه‌بووایه بێته ئه‌م ناوچه‌یه، تا ئه‌وه‌مان بۆ دڵنیادهکردنهوه سلێمانى ناوچه‌یه‌کى ئارامه‌و گرفتى ئه‌منى نییه، به‌شێوه‌یه‌کى گشتى په‌یوه‌ندیه‌کانمان جێگه‌ى خۆیان ده‌گرن و به خۆشحاڵییه‌وە میوانه به‌شداربوه‌کان قبوڵیان کردوه. هاوڵاتى: ئه‌وانه‌ى بانگهێشتیان ده‌که‌ن مه‌رجیان هه‌یه بۆ به‌شداربوون؟ فوئاد جه‌لال: هه‌موو ئه‌وانه‌ى بانگهێشت ده‌کرێن له‌ڕێگه‌ى به‌شى په‌یوه‌ندیه‌کانمان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت کهمهرجهکانى به‌شداریکردن چین و مه‌رجه‌کانى ئه‌وانیش چین، به‌گوێره‌ى تایبه‌تمه‌ندى و پیشه‌کانیان بابه‌ته‌کان گۆڕانکارییان به‌سه‌ردادێت و ئێمه‌ش و ئه‌وانیش هه‌قى خۆیانه مه‌رجى تایبه‌تیان هه‌بێت. هاوڵاتى: چه‌ند بودجه‌ى بۆ ته‌رخانکراوه؟ فوئاد جه‌لال: تاکو ئێستا هیچ بودجهک وه‌رنه‌گیراوه بۆ چواره‌مین خولى فێستیڤاڵى فیلمى نیوده‌وڵه‌تى سلێمانى، ئه‌م فیستیڤاڵه‌ش جیاوازتره له‌ساڵانى پێشوو، بۆیه نازانرێت چه‌ندى پێویسته