هاوڵاتى، لاڤین مه‌حمود کاتێک ئارام حسێن له‌ساڵى ١٩٨٦دا ده‌ستگیرکراو برایه ناو زیندانى ئه‌منه سوره‌که تاکو له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا ناچارى بکه‌ن ئه‌و رێکخستانه ئاشکرابکات که‌کارى تێیدا ده‌کرد. ئارام خۆڕاگربوو، لێدان و هه‌ڵواسین نه‌یانتوانى ناچارى بکه‌ن هیچ شتیک بدرکێنێت، ئه‌مه‌ش رقى پیاوانى قامچى به‌ده‌ستى به‌عسى زیاتر ئەستوور ەکرد. ئه‌وانه‌ى که‌هه‌موو رێگه‌یه‌کى ئه‌شکه‌نجه‌دانیان تاقى ده‌کرده‌وه نه‌یانده‌توانى ئارام و هاوشیوهکانى کۆڵ پێ بده‌ن، تاکو په‌نایان بۆ یگهى تر ده‌برد، ئه‌ویش هێنانى دایک و خوشکى زیندانیه‌کان بوو، که ئه‌گه‌ر دان به‌هیچدا نه‌نێن ده‌ستدرێژى ده‌کرێته سه‌ریان. ئارام به‌هاوڵاتى وت «ئه‌و ئازاره‌ى که‌هه‌رگیز بیرم ناچێته‌وه کاتێک پێیان وتم تۆ هه‌ر ئیعتراف ناکه‌یت تازه ئێمه خوشک و دایکى تۆمان هێناوه«. له‌وکاته‌دا ده‌نگى هاوارى چه‌ند ئافره‌تێک له‌ودیو دیوارى ژوره تاریکه‌که‌ى ئارام‌دا به‌رزبۆته‌وه، ئارام وتى «نه‌مده‌زانى ئه‌وانه خوشک و دایکمیان تیایه یان نا، له‌و کاته‌دا من له ژێر تهعزیبێکى زۆردا بووم ده‌نگیانم نهدهناسینهوه، به‌ڵام ده‌مزانى ئافره‌تن و کوردن ئه‌وه زۆر کاریتێکردم خه‌ریکبوو ئه‌ڕوخام». ئه‌م شوێنه‌ى که چیرۆکى هه‌زاران که‌سى وه‌کو ئارامى تیدا تۆمار کراوه، که به ئه‌منه سوره‌که ناسراوه، له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه کرا بهمۆزهخانهیهکى نیشتیمانى بۆ هێشتنه‌وه‌ى ئه‌و مێژوهى که به‌ئازار نوسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئارام چاوه‌رێی نه‌ده‌کرد ئه‌وه‌بوو که له‌پێ بیستى ده‌رگاى ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه داخراوه. ئه‌م ئه‌شکه‌نجه‌و داپڵۆسینانه بوونه‌ته مێژژویهکى خۆڕ‌اگرى خه‌ڵکى شارى سلێمانى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سهرکوتکردنانهدا، ئه‌مانه‌ش به تابلۆى هونه‌رى پاشماوه‌کانى جه‌نگ و ئامرازه‌کانى داپڵۆسین له‌ناو بیناى ئهمهنسورهکه نه‌خشێنراون. رۆژى 26ى ئه‌یلولى 2019، له‌هه‌واڵێکى چاوه‌ڕواننه‌کراودا داخستنى مۆزه‌خانه‌ى نیشتیمانیى ئه‌منه سوره‌که راگه‌یه‌نرا، ئه‌مه‌ش له‌په‌یجى فه‌رمی ئه‌منه سوره‌که بڵاوبووه‌وه. هۆکاره‌که‌شى بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه که چوار مانگه پاره‌یان بۆ خه‌رج ناکرێت و 18 کارمه‌ندی مۆزه‌خانه چوار مانگه‌دا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه. مۆزه‌خانه‌که له‌م چه‌ندساڵه‌دا یه‌کێتى نیشتیمانى کورستان به‌ڕێوه‌ی بردوه، ئه‌و حزبه کێشه‌ى ناوخۆیی هه‌یه، هاوکات له‌گه‌ڵ داخستنى ئه‌منه سوره‌که که‌ناڵی ئاسمانی کوردساتیشیان راگرت و دواتر کردیانه‌وه، هه‌ندێک ده‌ڵێن ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌کێشه ناوخۆییه‌کانى حزبه‌وه هه‌یه نه‌ک کێشه‌ى دارایی، به‌ڵام به‌رپرسانى حکومه‌ت و فراکسیۆنێکى په‌رله‌مانیش ده‌ڵێن ده‌توانن چاره‌سەری بکه‌ن ئه‌گه‌ر کێشه‌که داراییه. بابه‌کر دڕه‌یى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى به هاوڵاتىوت «ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى سلێمانى پێمان خۆشه که ئه‌منه‌سوره‌که بێته‌سه‌ر حکومه‌ت و ئه‌گه‌ر نه‌قڵ بێته سه‌ر ئێمه، ئاماده‌ین هه‌موو شته‌کانى جێبه‌جێ بکه‌ین». باسی له‌وه‌شکرد پێشتریش هه‌مان داوایان کردوه، به‌ڵام پێیان نه‌دراوه. جگه له‌حکومه‌ت له‌ئێستادا فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه هه‌موو خه‌رجى ستافه‌که‌ى دابین بکات. دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندام په‌رله‌مانى فراکسیۆنى گۆڕان بههاوڵاتىوت «تا ئێستا به‌دوایدا نه‌ڕۆشتوین بڕى پاره‌که‌ى چه‌نده به‌ڵام هه‌رچه‌ندێک بێت ئێمه ده‌یگرینه ئه‌ستۆى خۆمان». به‌رپرسانى ئه‌منه سوره‌که‌و یه‌کێتی له‌سه‌ر ئەو پرسه قسه ناکه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که کۆنگره‌ى حزبه‌که دوو مانگێکى ماوه‌و نزیکه، به‌رپرسه‌کانى یه‌کێتی به‌هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لێدوانه‌کاندا ده‌که‌ن، له‌نێو شه‌قامیش ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوه کهداخستنهکهى په‌یوه‌ندی به‌کێشه ناوخۆییه‌کانى یه‌کێتیه‌وه هه‌یه، کهپێیانوایه باڵێکى ئه‌و حزبه کهمۆزهخانهو هه‌ندێ ده‌زگای میدیایان به‌ده‌سته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کاری دێنن. ئاکۆ غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منه سوره‌که وتى ئامادەنیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بکات، ئه‌و رهتکردنهوهیهشی به‌جۆرێک نیشاندا که هه‌ستیاری ئه‌و پرسه‌ى نیشانده‌دا. به‌ڵام ئه‌م بێده‌نگیه‌ى به‌رپرسانى ئه‌منه سوره‌که‌و یه‌کێتى نیگه‌رانى و خه‌مناکی قوڵى لای هاوڵاتیان و قوربانیانى نێو زیندانه تۆقێنه‌ره‌که به‌جێهێشتوه. بۆ که‌سێکى وه‌کو ئارام حسێن که‌توانى به‌رگه‌ى ئازاره‌کانى نێو زیندانه‌که بگرێت، ده‌ڵێت ناتوانێت به‌رگه‌ى ئه‌و ده‌رگا داخستن و قوفڵ لێدانه بگرێت و له‌ودیو دیورهکانى مۆزهحانهکهوه بیر لهیادگاریهکانى ناو زیندانه‌که بکاته‌وه. ئه‌منه سوره‌که بۆ ئه‌و مانایه‌کی مه‌عنه‌وی گه‌وره‌ى هه‌یه. ئهمنە سوره‌که به‌ته‌نها مۆزهخانهیەکى ئاسایى نیه، به‌ڵکو له‌م ساڵانه‌ى دواییدا چه‌ند رۆژنامه‌نوس و شاندى بیانى هاتوون و لەنزیکه‌وه بنیویانه که چۆن گه‌نجانى شاره‌که به خۆڕاگرییه‌وه رووبه‌ڕووى ئه‌و سه‌رکوت کردنانهى حکومه‌تى به‌عس به‌سه‌رۆکایه‌تى سه‌دام حسێن بوونەته‌وه. بیناى ئه‌منه سوره‌که ساڵى ١٩٧٩ بۆ کۆلێژى کشتوکاڵ دروستکرا، به‌ڵام ساڵى ١٩٨٠ له‌لایه‌ن رژێمى به‌عس به‌سه‌رۆکایه‌تیى سه‌دام حوسێنه‌وه کرا بهبیناى ئاسایشى ئه‌و رژێمه له‌شارى سلێمانی. تاوه‌کو راپه‌ڕینى ١٩٩١ هه‌زاران کوردى تیادا ئه‌شکه‌نجه‌دراون و کوژراون. هه‌زاران که‌سى تیادا بێسه‌روشوێنکراو تائێستا چاره‌نووسیان به نادیارى ماوه‌ته‌وه. له‌ڕاپه‌ڕینی ٥ى ئازارى ١٩٩١ له رانیه‌و قه‌ڵادزێ ده‌ستیپێکردو دواى دوو رۆژ گه‌یشته سلێمانی. هاوڵاتییانى راپه‌ڕیو هێرشیان کرده‌سه‌ر بیناى ئه‌منه سوره‌که له ناو شارى سلێمانی. دواى دوو رۆژ لهگهمارۆدانى بیناى ئه‌منه سوره‌که، له‌لایه‌ن هاوڵاتیانى راپهڕیوهوە رزگارکراو سه‌دان که‌سى تیادا رزگارکرا. ئهشکهنجهدراوانى نێو ئه‌م زیندانه هه‌ریه‌که‌یان چیرۆکى کاریگه‌ریان لایه که به‌گێڕانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ناچار ده‌که‌ن به‌تاسه‌وه گوێیان بۆ بگرێت. ئارام حسێن که‌ئێستا ته‌مه‌نى 60 ساڵه، ئه‌وکات که له‌زیندان بوو گه‌نجێک بوو ته‌مه‌نى ته‌نها 27 ساڵ بوو، ئه‌و یه‌کێکه له‌وانه‌ى شایه‌تحاڵى ئه‌وه‌یه که چۆن ده‌نگی گریان و قیژه‌ى ژنانى ئه‌شکه‌نجه‌دراو له‌نێو ئه‌منه سوره‌که له‌ودیو دیوارى ژوره تاریکه‌که‌ى که‌تێیدا بهندببوو تاساندویهتی، پیاوانى قامچی به‌ده‌ست پێیان وتوه که‌ئه‌و ده‌نگ و هاواره، ده‌نگى خوشک و دایکیه‌تى و ناچاره ده‌بێت دان به‌هه‌موو شتێکدا بنێت. خۆڕ‌اگرى ئارام و هاوشێوه‌کانى به‌هێزتربوون له‌و دیواره ئهستورانهى زیندانه‌که .ئه‌وان به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى که سه‌ر به‌ڕێکخستنه‌کانى یه‌کێتى و کۆمه‌ڵه‌و رێکخستنى ناوشار له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێیه‌کیدا ده‌ستگیرکران، ئێستا نیگه‌رانن کهدهبیین به‌رپرسانى یه‌کێتی دایانخستووه. ئارام ده‌ڵێت ناتوانێت ببینێت که ئه‌و مێژووه‌ى ئه‌ودیوى ده‌رگاکه‌وه بکوژێنرێته‌وه، ئه‌و هێشتا وێنه‌کانى رۆژانى ئهشکهنجەدان له‌پێش چاوم دێن و ده‌چن. دواى راپه‌ڕین کاتێک سه‌ردانى ئه‌منه سوره‌که‌ی کردوه، سه‌ردانى ژووری ئه‌شکه‌نجه‌دانى خۆی کردووه. وتى «شوێنه‌واره‌کانى هێشتا به‌سه‌ر دیواره‌کانه‌وه ده‌بینران، ئه‌و راڕهوانهى ئێمه سجن بوین تیایدا کهژورو شته‌کانم بینى بیرم که‌وته‌وه که له‌گه‌ڵ چه‌ندین براده‌ر لێره‌دا بووین چه‌ندین که‌سی تیادا شه‌هید بووه‌و له‌سێداره دراوه«. وتیشی «دوو براده‌رم له‌گه‌ڵدا بوو له‌به‌رده‌م ژوره‌کاندا دانیشتین که له‌یه‌ک ژوردا ئه‌شکه‌نجه درابووین، وتم با دابنیشین بزانین تامى جارى جاران ئه‌دات ئه‌و ژورانه‌ى که به‌به‌رده‌وام بۆنى کوشتنى لێئه‌هات، من چومه شوێنێک له ئه‌منه سوره‌که له‌ناو دیوارێکدا ناونیشانێک بوو هه‌ڵکۆڵدرابوو ره‌سمیم گرت لاى خۆم وه‌ک یادگارییه‌ک هه‌ڵمگرت». ئارام باسی هاوڕێیه‌کى خۆى کرد کە له‌زیندان له‌گه‌ڵی بووه، وتى «وه‌ک پاڵه‌وان ته‌ماشامان ده‌کردو هه‌میشه پێیده‌وتین ئیعتراف مه‌که‌ن، خۆڕاگربن، شه‌وێکیان کاتژمێر ٢ی شه‌و بوو بردیان بۆ ته‌عزیب که بهئهشکهنجهدان له‌کاتى شه‌واندا بوو، دواى ئه‌وه‌ى هێنایانه‌وه، من هێشتا نهخهوتبوم، هات له‌ته‌نیشتم ده‌ستى کرده گریان، منیش پێم وت عه‌یبه بۆ چى ئه‌گریت تۆ ئامۆژگارى ئێمه ئه‌که‌یت تا به‌هێز بین». ئارام به‌حه‌سره‌ته‌وه ئه‌م چیرۆکه‌ى گێڕایه‌وه‌و وتى «من تازه لێبومهتهوه دوو خوشک و دایکمیان هێناوه پێیان وتم هه‌ر ئیعتراف ناکه‌یت، وتم نه‌خێر، دواتر ده‌ستیان گرتم و گوێمیان نا بهدهرگاکهوە، دواتر گوێم له‌ناڵه‌ى خوشکه‌کانم بوو ده‌گریان و هاواریان ده‌کرد، دواتر چومه ژوورهوەو وتم واز له‌ئه‌وان بێنن بابڕۆنه‌وه ماڵه‌وه، وتیان پێمان بڵێ ئێستا چى ئه‌زانیت بیڵێ، وتم هیچ نازانم». بڕیاری داخشتنى ئه‌منه سوره‌که، ئه‌م چیرۆکه تاڵانه‌ى بیری ئارام و ئهشکهنجەدراوانى ناو زیندانى ئه‌منه سوره‌که‌ى خستۆته‌وه بیریان و کولاندۆته‌وه. وتی»داخستنى ئه‌منه‌سوره‌که له‌ئێستادا گه‌وره‌ترین سه‌رپێچیه له‌و که‌سانه‌ى کاتى خۆى خهباتگێڕبوون، ئه‌مه شوێنى یادگه‌ى ئه‌و پاڵه‌وانانه‌یه کهبهرگهى هه‌موو ئه‌و چه‌رمه‌سه‌رى و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی به‌عسیان گرتوه«. وتیشی «تاپۆکردنى هه‌موو ئه‌و یاده‌وه‌ریانه‌یه له‌سه‌ر حزبێک، زوڵمه لهخهباتگێڕهکان، ناکرێ حزبێک خۆى بکاته خاوه‌نى، ئه‌مه شوێنى خه‌ڵکه، شوێنى ئه‌و پاڵه‌وانانه‌یه کهسهربهرزانه هاتنه ده‌ره‌وه«. هه‌روه‌ها وتى «ده‌بێت ئه‌منه سورهکە له ژێر ده‌ستى حزب بێته ده‌ره‌وه، حکومه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئیداره‌ى بکات، چونکه ئه‌وه موڵکى خه‌ڵکه، موڵکى ئه‌و شههیدانهیە له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانیان سپارد».
شاناز حه‌سه‌ن حه‌فتا باڵیۆزى نوێ له‌عێراقدا زیادده‌کرێت که‌نیوه‌یان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه به‌پێى کورسییه‌کان دیارى ده‌کرێن و ئه‌وى دیکه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ده‌ستنیشان ده‌کرێت. په‌رله‌مانى عێراق به‌پێى ژماره‌ى کورسییه‌کان که‌ژماره‌یان 328 کورسیه 35 باڵیۆز به‌هه‌ڵبژاردن دیارى ده‌کات و کورد له‌و ژماره‌یه که‌خاوه‌نى 58 کورسییه شه‌ش باڵیۆزى به‌رده‌که‌وێت، له‌ئێستادا گفتوگۆی چڕ له‌نێو فراکسیۆنه کوردییه‌کاندا سه‌ریهه‌ڵداوه‌و داواى به‌رکه‌وته‌ى خۆیان ده‌که‌ن. کورد له‌په‌رله‌مانى عێراق 58 کورسیى هه‌یه‌و فراکسیۆنى پارتى 25 کورسى و یه‌کێتى 20 و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان 5 و نه‌وه‌ى نوێ 4 و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو هه‌ریه‌که‌یان دوو کورسیان هه‌یه. هه‌روه‌ها حکومه‌تى عێراق 105 سیڤى بۆ 35 باڵیۆز وه‌رگرتووه‌و یه‌کلایى کراوه‌ته‌وه‌و نازانرێت ئه‌و شه‌ش باڵیۆزه کورده‌ى ناویان ده‌رچووه سه‌ر به چ لایه‌نێکى سیاسین. سه‌رۆکى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت ئه‌و که‌سانه‌ى که‌حکومه‌ت دایانده‌نێ بهباڵیۆز چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا کراوه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى سیڤیه‌کانیان ته‌واو بووه. شێرکۆ میروه‌یس، سه‌رۆکى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت» ئه‌و لایه‌نه‌ى که دوو باڵیۆزى به‌رده‌که‌وێت پێویسته شه‌ش کاندید بنێرێت له‌کۆى ئه‌و 35 باڵیۆزهى له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌نێردرێت». شێرکۆ میروه‌یس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد به‌رکه‌وته‌ى کورد له‌و باڵیۆزهى حکومه‌ت دایده‌نێت به‌پێى ئاماده‌یى کورده له‌ناو وه‌زاره‌ته‌کان و وتى»له‌ئێستادا چاوپێکه‌تنیان له‌گه‌ڵدا کراوه و کۆى هه‌مویان 125 که‌سن و 35که‌سیان هه‌ڵبژێردراون، به‌ڵام ناویان ئاشکرا نه‌کراوه«. په‌رله‌مانتارێکى نزیک له‌به‌رهه‌م ساڵح پێیوایه که‌پارتى و یه‌کێتى داواى یه‌کڕیزى ده‌که‌ن ده‌بێت بۆ دابه‌شکردنى پۆسته‌کانیش بۆ لایه‌نه‌کان هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت. رێبوار که‌ریم مه‌حمود، په‌رله‌مانتارى عێراق، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت»دابه‌شکردنه‌که به‌پێى کورسى فراکسیۆنه‌کان و مه‌رجه‌کانى ئه‌و که‌سه‌یه بۆ کاندید کردن و ئه‌و فراکسیۆنانهش که باڵیۆزیان نیه هه‌قى زیاتریانه وه‌ریبگرن». رێبوار ده‌شڵێت یه‌کێتى و پارتى هه‌ریه‌که‌یان داواى دوو باڵیۆز ده‌که‌ن له‌کۆى ئه‌و شه‌ش باڵیۆزهى له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌ر کورد ده‌که‌وێت، به‌و پێیه دوو باڵیۆز ده‌مێنێته‌وه بۆ گۆڕان و نه‌وه‌ى نوێ و کۆمهڵو یه‌کگرتوو وتیشى» ئه‌و لایه‌نانه‌ى باڵیۆزیان زۆره، یه‌کێتى و پارتى به‌تایبه‌تیش پارتى ده‌بێت ئه‌وه بسه‌لمێنن که داواى یه‌کڕیزى ده‌که‌ن بیده‌ن به‌لایه‌نه‌کانى تر». سه‌رۆکى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ ده‌ڵێت پارتى و یه‌کێتى داواى یه‌کڕیزیمان لێده‌که‌ن، به‌ڵام بۆ پۆسته‌کان خۆیان له‌پێشه‌وه‌ن. یوسرا ره‌جه‌ب، سه‌رۆکى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت» ئێمه نیگه‌رانى خۆمان پیشاندا ناعه‌داله‌تیه‌کى تێدابوو زۆر به‌ئاشکرا و به‌ڕونى، ئه‌و کوتلانه (پارتى، یه‌کێتى) زۆرجار خۆیان داواى یه‌کڕیزى ده‌نگى کورد ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ى ئیمتیازات خۆیان هه‌میشه له‌پێشه‌وه‌ن». هه‌روه‌ها به‌مافى فراکسیۆنه‌که‌ى داده‌نێت یه‌کێک له‌پۆستى باڵیۆزه‌کان به‌ر جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ بکه‌وێت. هاوکات سه‌لیم شوشکهیى، په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت» تائێستا یه‌کێتى و پارتى به‌ته‌نیا چوون بۆ دانوستان و وابڕوات له 35 باڵیۆزه‌که پێنج باڵیۆز به‌ر کورد ده‌که‌وێت، له‌وکاته‌دا هه‌قى کورد ده‌فه‌وتێت که‌هه‌موو کوتله‌کان پێکه‌وه یه‌کڕیزبن 6 باڵیۆزمان به‌رده‌که‌وێت». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه یه‌کێتى و پارتى زۆر پۆستى تریان به‌رکه‌وتووه، که لایه‌نه‌کانى تر به‌شدارن له‌حکومه‌تداو هیچ پۆستێکیان نیه، وتى» پێمان وایه زیاتر به‌رکه‌وته‌ى ئێمه‌و لایه‌نه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتییه«. به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتی تائێستا زیاتر له شه‌ش کۆبونه‌وه کراوه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى به‌رکه‌وته‌ى فراکسیۆنه‌کان له‌شه‌ش باڵیۆزى عێراق و یه‌که‌م کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق بووه کهکوردهو دووه‌م کۆبونه‌وه له‌ناو فراکسیۆنه‌کان و دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار ئه‌و پرسه باسکراوه و نه‌گه‌شتوون به رێکه‌وتن. جه‌مال کۆچه‌ر، په‌رله‌مانتارى یه‌کگرتوو، له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتی وتى» له‌هه‌موو دانیشتنه‌کاندا نه‌گه‌یشتوینه هیچ ئه‌نجامێک». باسى له‌وه‌کرد ئه‌و شه‌ش باڵیۆزه پارتى داواى سێ باڵیۆز ده‌کات، یه‌کێتیش داوا ده‌کات دوو باڵیۆز وه‌ربگرێت و به‌و پێیه یه‌ک باڵیۆز بۆ پێنج حزبه‌که‌ى تر ده‌مێنێته‌وه. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه« له‌کۆتا کۆبونه‌وه‌دا باس له‌وه‌کراوه هه‌ر یه‌ک لهپارتى و یه‌کێتى دوو به‌دوو باڵیۆزیان هه‌بێت و پێنج لایه‌نه‌که‌ى تر دوو باڵیۆزیان هه‌بێت پێکه‌وه به‌پێى کورسیه‌کانیان له‌په‌رله‌مان کاندیده‌کانیان بنێرن و به‌پێى توانا‌و لێهاتوویى کاندیده‌کان هه‌ر حزبێک له‌و پێنج حزبه باڵیۆزه‌که وه‌رده‌گرن». جه‌مال کۆچه‌ر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد له‌کۆتا کۆبونه‌وه یه‌کێتى وتویهتى که پارتى رازى بێت به ئه‌و رێکه‌وتنه، ئێمه‌ش رازین و وتى»پارتیش خه‌ریکه به‌دۆخه‌که رازى ده‌بێت و به‌و شێوه‌یه باڵیۆزه‌کان دابه‌ش بکرێت». ڤیان سه‌برى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌کرد ئه‌و 35 باڵیۆزهى که له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت به‌پێى کورسیه‌کان دابه‌شى کوتله‌کانى ناو په‌رله‌مان ده‌کرێت، وتیشى»وه‌ک فراکسیۆنه کوردییه‌کان 58 کورسیمان هه‌یه‌و بۆ هه‌ر 10 کورسییه‌ک باڵیۆزێک دیارى کراوه، کورد شه‌ش دانه‌ى به‌رده‌که‌وێت». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه له‌گفتوگۆو راوێژداین له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه کوردییه‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه رێکه‌وتن. ده‌رباره‌ى 35 باڵیۆزه‌که‌ى دیکه که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داده‌نرێت و کورد شه‌ش باڵیۆزى ده‌بێت، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که بۆ ئه‌وه‌شیان ده‌بێت کوتله کوردییه‌کان گفتوگۆ بکه‌ن و رێکبکه‌ون، وتى» گرنگ ئه‌وه‌یه وه‌ک کورد 12 باڵیۆزمان به‌رده‌که‌وێت».
ئارا ئیبراهیم بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر ئاستى خانه‌ى راپه‌ڕاندن و جڤاتى گشتى و نیشتمانییه‌وه چه‌ندین لیژنه‌ى جیاوازى پێکهێناوه بۆ ئاشتکردنه‌وه‌ى ده‌نگه ناڕازیى و زویربووهکانى و ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه بیانبه‌نه‌وه بۆ گرده‌که. پاش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق و کوردستان له‌ساڵى رابردوودا کهبزوتنهوهکه توشى شکستى گه‌وره بوویوهو زیاتر له 200 هه‌زار ده‌نگى که‌مى کرد، به‌راورد بهههڵبژاردنهکانى 2013 بووه مایه‌ى دوورکه‌وتنه‌وه‌ى چه‌ندین سه‌رکرده‌و گۆڕانخوازى دیارى ناو بزوتنه‌وه‌که. هه‌ریه‌ک له قادر حاجى عه‌لى و عوسمان حاجى مه‌حمود دوو له‌و سه‌رکردانه‌ن که‌ده‌یان ئه‌ندامى جڤاتى گشتى و نیشتمانیان له‌گه‌ڵدا بووه‌و چوونه‌ته‌وه ماڵه‌وه دانیشتوون. هاوکات سه‌دان هه‌ڵسوڕاوى دیکه له‌مه‌کۆکان و ژوور‌و ئه‌ندامانى جڤاتى گشتى و نیشتمانى دهستیانلهکارکێشاوهتهوهو وه‌ک ده‌نگى ناڕازى خوار گرده‌که ناویان ده‌هێندرێت. پاش ئه‌وه‌ى له 14ى ئه‌یلولدا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن و رێکخه‌رى گشتى هه‌ڵبژارد، به‌رنامه‌و پلانى چڕ دانراوه له‌ڕێگەى چه‌ندین لیژنه‌وه له‌سلێمانى و هه‌ولێرو دهۆک و هه‌ڵه‌بجه تادهنگه ناڕازییه‌کان ئاشتبکهنهوهو بیانبه‌نه‌وه گرده‌که‌ى زه‌رگه‌ته. ئه‌ندامێکى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت هێماى ئیستفهام له‌سه‌ر هیچ یه‌کێک له‌هه‌ڵسوڕاوه نیگه‌رانه‌کان نییه‌و له‌گه‌ڵیاندا داده‌نیشن. شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا، ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى باسى له‌وه‌کرد نیگهرانیەکان دوو جۆرن، یه‌کێکیان په‌یوه‌ندى به جڤاتى گشتییه‌وه هه‌یه‌و ئه‌وه‌ى تریشیان په‌یوه‌ندى به‌تێکڕاى بزوتنه‌وه‌که‌وه هه‌یه، وتیشى» ئێمه پێکه‌وه ده‌ژین، له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى و لایه‌نه‌کانى دیکه له په‌رله‌مان پێکه‌وه‌ین که‌وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کى بچوک وایه، زۆر ئاساییه دانیشین پێکه‌وه کۆبونه‌وه بکه‌ین بزانین کێشه‌مان چییه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى نیگه‌رانن». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد بۆچى بتوانین له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى لایه‌نه‌کانى دیکه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین، بۆ نه‌توانین لەگەڵ ئه‌و براده‌رانه گفتوگۆ بکه‌ین؟، وتیشى» بۆ نه‌توانین سه‌رنجه‌کانیان به گرنگ وه‌رنه‌گرین!، ئه‌م پرۆسه‌یه لاى من به‌و شێوهیەیهو لاى من که‌س نیه نیشانه‌ى پرسیارى له‌سه‌ربێت و لاى بزوتنه‌وه‌که‌ش نیه‌و ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌ى توندمان لێده‌گرێت و ئه‌وه‌ى سه‌رنجى هه‌یه، ئه‌مانه هه‌مووى هه‌قى خۆیانه«. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى به‌شێک لهنیگهرانییهکان په‌یوه‌ندى بهکوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فاوه هه‌یه که‌ده‌وترێت ته‌ده‌خولى بڕیارى سیاسى ده‌که‌ن، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى گۆڕان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه هیچ په‌یوه‌ندى به سه‌ر کوڕه‌کانى نه‌وشیروان مسته‌فاوه نیه« خانه‌ى راپه‌ڕاندن خاوه‌نى په‌یڕه‌وى خۆمانین که دامانڕشتۆتهوه، وه‌ک تیمێک کارى پێکه‌وه‌یى ده‌که‌ین، به‌پێى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به پرس و راو راوێژ که له‌سه‌ر پرسێک نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجام، ده‌یکه‌ینه ده‌نگدانه‌وه«. ئه‌ندامێکى جڤاتى گشتى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات له‌سه‌ر ئاستى خانه‌ى راپه‌ڕاندن و جڤاتى گشتى و نیشتمانى بۆ پارێزگاکانى هه‌ولێرو سلێمانى و دهۆک لیژنه‌یان بۆ ئاشتکردنه‌وه‌ى هه‌ڵسوڕاوه ناڕازییه‌کان پێکهێناوه. نه‌سرین جه‌مال، ئه‌ندامى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ئێمه لهجڤاتى گشتى لیژنه‌یه‌کمان پێکهێناوه ئه‌و لیژنه‌یه له‌و هاوڕێیانهمانهوه ده‌ستپێده‌که‌ین، که ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌یان پێشکه‌ش کردبێت یان به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان چووبنه ماڵه‌وه، پێشتر په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین و ده‌چین بۆ سه‌ردانیان». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد لیژنه‌که‌یان له سێ که‌س پێکهاتووه‌و لیژنه له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاکانى هه‌ولێرو دهۆک و سلێمانى هه‌یه. ده‌رباره‌ى ئه‌وانه‌ى سه‌ردانیان کردوون، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى جڤاتى گشتى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که‌نزیکه‌ى پێنج رۆژه لیژنه‌که‌یان پێکهاتووه و سه‌ردانیان کردووه‌و هه‌ندێکیان چاوه‌ڕوانى به‌ره‌وپێشچونى بزوتنه‌وه‌که ده‌که‌ن و هه‌ندێک وتویانه خۆیان دێن و سه‌ردانیان ده‌که‌نه‌وه و هه‌ندێکیشیان پێیان راگه‌یاندوون که راسته له‌ماڵه‌وه دانیشتوون به‌ڵام هه‌ر ده‌نگى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانن. نه‌سرین جه‌مال ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو سه‌ره‌تا له‌ئه‌ندامانى جڤاتى گشتیه‌وه ده‌ستیان پێکردووه دواتر هه‌نگاو ده‌نێین بۆ ده‌ره‌وه‌ى جڤاتى گشتى،» بێگومان بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و خانه‌ى راپه‌ڕاندنیش لیژنه‌یان هه‌یه«. ده‌رباره‌ى بڕیاردان له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا کهتێبینى له‌سه‌ر هه‌بووه له‌لایه‌ن ده‌نگه ناڕازییهکانهوهو کوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فا تۆمه‌تبار ده‌کرێن به‌وه‌ى بونه‌ته رێکخه‌رى گشتى سێبه‌ر به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌که‌وه، نه‌سرین جه‌مال وتى» به راى خۆم رێکخه‌رى سێبه‌ر نیه‌و عومه‌رى سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌و کوڕانى کاک نه‌وشیروان هه‌م لهبزوتنهوهکهش و لهحکومهتیشدا زۆر به‌ئاسانى ده‌یانتوانى پۆست وه‌ربگرن، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها پشتیوانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانن
راپۆرتی: ئاژانسی فرانس پرێس وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا هیوایوایە بەبەردێک دوو چۆلەکە بکوژێت کە بەردەکە «ناوچەیەکی ئارام»ی نوێیە لەباکوری سوریا‌و چۆلەکەکانیش کەمکردنەوەی بارگرانی پەنابەرو دوورخستنەوەی چەکدارە کوردییەکانە لەسنوری باشوری وڵاتەکەی. لەم مانگەدا هێزەکانی تورکیا‌و ئەمریکا دەورییەی هاوبەشیان ئەنجامداوە بەئامانجی دمەزراندنی «ناوچەی ئارام». بەڵام شیکەرەوان دەڵێن پلانەکە ناواقیعییە. ناوچەی ئارام چییە؟ لەوتارەکەیدا لە کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەهەفتەی رابردوودا، ئەردۆغان نەخشەیەکی ئاشکراکرد کەپلانەکە فراوانخوازییەکی تێدایە بۆ ناوچەکە، کە خۆی دەبینێتەوە لە ٣٠ کم قوڵایی و ٤٨٠ کم بەدرێژایی باکوری سوریا. سەرۆکی تورکیا وتی دواجار ئەو پلانە رێدەدات بە دوو بۆ سێ ملیۆن پەنابەری سوری بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان. ئەم پلانە بووەتە کارەی لەیەکەمینی ئەردۆغان کەڕووبەڕووی رەخنەی توند بووەتەوە لەئاستی گشتیدا لەسەر لەخۆگرتنی سێ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار پەنابەر لەتورکیادا - زۆرترین ژمارەیە لەجیهاندا. تەلەفزیۆنی تورکی (TRT) لەهەینی رابردوودا رایگەیاند یەکەم قۆناغی پلانەکە ئامانجی نیشتەجێکردنی یەک ملیۆن سورییە لە ١٤٠ گوند‌و ١٠ شارۆچکە. هەروەها پلانەکە بەربەستێکیش دروستدەکات دژی چەکدارانی کوردانی سوریا کەزۆربەی ناوچەکەیان بەدەستەوەیە. چی روودەدات؟ شارەزایان بەگومانن لەوەی پلانەکە خۆی بگرێت، سەرەڕای دەورییەی هاوبەشی زەمینی و ئاسمانی تورکیا‌و ئەمریکا لەم مانگەدا. ئەمریکا لەململانێدایە بۆ راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان تورکیا‌و هێزەکانی یەپەگە. «تەنانەت ئەگەر هەوڵەکان بۆ دروستکردنی ‹ناوچەیەکی ئارام› سەرکەوتووبن - کە هیچ ئاماژەیەک نییە سەرکەوتووبن- سەرچاوە نادیارەکانی گرژی و ئاڵۆزییەکان دەمێننەوەو لەگەڵیدا ئەگەری هەڵمەتی پەلاماری سەربازی تورکیا هەیە بەوپێیەی کە یەپەگە بەهەڕەشە دەزانێت»، دارین خەلیفە شیکەرەوەی باڵای ئاسایش، سیاسەت، ململانێی سوریا لەگروپی قەیرانی نێودەوڵەتی وا دەڵێت. هەروەها خەلیفە ئاماژەی بەوەشکرد ئەمریکا دووپاتی کردوەتەوە واشنتۆن «ئیمزای لەسەر هیچ رێککەوتنێک نەکردووە کە گواستنەوەی بەزۆری سوریەکانی تێدابێت بۆ باکورو رۆژهەڵاتی وڵاتەکە». سەرەڕای بەربەستەکان، واشنتن بە ناچاری دەیەوێت پەلامارێکی تاکلایەنانەی دیکەی تورکیا بوەستێنێت کە پێشتر دوو پەلاماری سنور تێپەراندنی ئەنجامداوە دژی خەلافەتی ئیسلامی و یەپەگە لەساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٨. پێش ئەوەی سەردانی نیویۆرک بکات بۆ کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەردۆغان هۆشداری ئەوەیدا پلانیان ئامادەیە بۆ ئۆپەراسیۆنی تاکلایەنی ئەگەر بەرەوپێشچوونی بەرچاو روونەدات لەسەر «ناوچەی ئارام» تاکۆتایی مانگی ئەیلول. «پەلامارێکی تاکلایەنی لەلایەن ئەنقەرەوە بەئەگەرێکی زۆرەوە لێکەوتەو زیانی دەبێت لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاو تورکیاش. ئەگەر تورکیا بیەوێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری دارایی ئەم پلانەی بکات ئەوا دەبێت رێبازێکی گشتگیری هەبێت، تاکلایەنانە گۆڕینی بەزۆر لەدیمۆگرافیادا نابێتە زامن کردن و سەقامگیرکردنی سنوری تورکیا-سوریا»، جۆو ماکرۆن توێژەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەناوەندی «عەرەب لەواشنتۆن» وا دەڵێت. ئایا پەنابەرەکان دەگەڕێنەوە؟ بەپێی وتەی فابریس باڵانچ شارەزا لەبواری جوگرافیای سوریا، ناگونجێت سێ ملیۆن کەس بنێردرێت بۆ ئەو ناوچەیەی پێشنیارکراوە. «شوێنی ژیان لەناوچەکەدا سنوردارە چونکە بەشی زۆری نیمچە بیابانە و هەرێمی رۆژهەڵاتی رووباری فورات زۆر دواکەوتووە». ئەم پلانە مانای گۆڕانێکی گەورەی دانیشتوانزانی (دیمۆگرافی)یە، چونکە ناوچەکە زۆربەی زۆری کوردەو لەسەدا ٩٠%ی پەنابەرە سوریەکانی تورکیا عەرەبن. «ئەردۆغان ئەو راستییە دەشارێتەوە کە پلانی ئەم ناوچە ئارامە پێویستی بەئاوارەکردنی ئەو خەڵکانەیە کە ئێستا خۆیان لەو ناوچەیەدا نیشتەجێن»، نیکۆلاس هێراس توێژەری ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ناوەندی «ئاسایشی نوێی ئەمریکی» بەپێگەی «عەرەب نیوز»ی وت. «نزیکەی پێنج ملیۆن کەس لە باکورو رۆژهەڵاتی سوریادا هەن، لەگەڵ لانیکەم ملیۆنێک کەس ئاوارەن لە ناوچەکانی تری سوریا. لەئێستادا پێویستی گرنگ و گەورە هەیە کەدەبێت باسیان لێوە بکرێت سەبارەت بەو خەڵکەی لە باکورو رۆژهەلاتی سوریادا دەژین، چ جای ئەوەی ملیۆنێکی تریش زیاد بکرێت»، هێراس وا دەڵێت بەبۆچوونی هێراس، پلانەکەی تورکیا بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام «ئەسپی تەڕوادەیە [وتەیەکە بۆ گوزارشت کردن لەلەناوبردنی نەیارەکان بەنهێنی] بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی دیمۆگرافی لەسەر حسابی دانیشتوانی کورد لە باکورو رۆژهەڵاتی سوریا». حەسەن ئوناڵ، شیکەرەوەی سیاسەتی دەرەوە لەزانکۆی مەڵتیپی ئەستەنبوڵ دەڵێت پلانەکە بۆ هەردوولا قورس دەبێت. «ئایا هەموو ئەو کەسانە خەڵکی ئەو بەشەی سوریان؟ ئەگەر وانەبێت لەوانەیە بڵێن: ‹نامانەوێت بچینە نێو زەوی کەسێکی دیکەوە»، ئوناڵ وای وت. ئەردۆغان رایگەیاند دەبێت ناوچەکە پەلبکێشێت بۆ رۆژهەڵاتی دێرەزوورو رەققە، بەڵام باڵانچ ئاماژەی بەوەدا هیچ یەکێک لەو هەرێمانە ئامادەی ئەوە نین ئەو لێشاوە پەنابەرەیان بۆ بچێت. رەققە هێشتا پێویستی بە بنیادنانەوە هەیە دوای ئەوەی کوردەکان رێبەری جەنگێکی جەرگبڕیان کرد بۆ گرتنەوەی شارەکە لەدەستی داعش لەساڵی ٢٠١٧. بەپێی وتەی ئوناڵ، باشترین چارەسەر بۆ رادەستکردنەوەی پەنابەرە سورییەکان هەماهەنگییە لەگەڵ حکومەتی سوریا دوای ئاسایی بونەوەی پەیوەندی نێوان ئەنقەرەو دیمەشق. «بەلەبەرچاوگرتنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، نا‌توانیت بەزۆر بیانگوازیتەوە».
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن فوئاد جه‌لال خاوه‌نى کۆمپانیاى مه‌ستى فیلم و به‌ڕێوەبه‌رى فیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى فیلم له‌سلێمانى ئاشکرای دەکات کە لەفیستیڤاڵەکەدا فیلمى درێژى ناوخۆیى و بیانی، هەروەها کورتە فیلمی ناوخۆیى و جیهانی، نیشان دەدرێن لەگەڵ فیلمى ئه‌نیمه‌یشنى کورت، هەروەها به‌شى به‌هره‌ى نوێ و فیلمى دیکۆمێنتارى ناوخۆیی و جیهانییش بەشێک دەبن لە فتیستیڤاڵەکە فوئاد جه‌لال لهچاوپێکهتنهکهى له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد زیاتر له 79 وڵات به‌شدارى فیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ده‌که‌ن، 134 فلیم به‌شدار ده‌بێت. هەروەها باس لەکێشەیەک دەکات کە رووبەڕوویان بۆتەوە، ئەویش ئەوەیە کەهەندێک لە ئەکتەرو سینەماکارەکان نایانەوێت بەشداری بکەن بەوپێیەی ناوچەکە بەهۆی شەڕی داعشەوە لەڕووی ئەمنیەوە تێبینی لەسەر بووە، بەڵام توانیویانە قەناعەتیان پێبکەن. فوئاد جه‌لال وتی «هه‌ندێکجار به‌تایبه‌ت ئێمه ئه‌زمونى شه‌ڕى داعشمان هه‌بووه له‌ڕابردوودا، که ره‌نگه بۆ بیانییه‌ک ئاسان نه‌بووایه بێته ئه‌م ناوچه‌یه، تا ئه‌وه‌مان بۆ دڵنیادهکردنهوه سلێمانى ناوچه‌یه‌کى ئارامه‌و گرفتى ئه‌منى نییه«. هاوڵاتى: چ که‌سایه‌تیه‌کى جیهانى به‌شدارى فیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى فیلم له‌سلێمانى ده‌که‌ن؟ فوئاد جه‌لال: ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تى جیاوازمان به‌گوێره‌ى تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیان بانکهێشتکردون، که‌پێکدێن له دادوه‌رى هونه‌رى و پرۆدیوسهرى جیهانى و ئه‌کته‌ره ناوداره جیهانیهکان له‌بوارى فیلم‌دا. هاوڵاتى: فیستیفاڵه‌که چ به‌رهه‌مێک له‌خۆده‌گرێت و له‌چه‌ند وڵاته‌وه به‌شدارده‌بن؟ فوئاد جه‌لال: به‌رهه‌مه‌کان فیلمن، 134 فیلمه‌و له 79 وڵاته‌وه به‌شدارى ده‌که‌ن، که 44 فیلمیان کوردین، پێکهاتوون له(فیلمى درێژى ناوخۆیى و بیانی، فیلمى کورتى ناوخۆیى و جیهانی، فیلمى ئه‌نیمه‌یشنى کورت، به‌شى به‌هره‌ى نوێ، فیلمى دیکۆمێنتارى ناوخۆیی و جیهانی).) هاوڵاتى: خه‌ڵاته‌کان چین بۆ فیلمه سه‌رکه‌وتووه‌کان له‌ئه‌مساڵدا؟ فوئاد جه‌لال: له‌مساڵدا جیاواز له‌ساڵانى رابردوو، خه‌ڵاتى زیوو ئاڵتون ده‌به‌خشرێن به‌سه‌ر فیلمه سه‌رکه‌وتوه‌کاندا. هاوڵاتى: ئایا ده‌توانین بڵێین ئه‌م فیستیڤاڵه له چوارچێوه‌ى فیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه؟ فوئاد جه‌لال: بێگومان ئه‌م فێستیڤاڵه ده‌چێته چوارچێوه‌ى فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه، چونکه ئه‌و بنه‌مایانه‌ى له‌فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانى جیهان هه‌یه لهفێستیڤاڵى سلێمانى لهبهرچاوگیراون و جێبه‌جێده‌کرێن، به‌شداریکردنى ژماره‌یه‌ک ئه‌ستێره‌و به‌رهه‌مى جیهانى له 79 وڵاتى جیهانه‌وه دێن، بۆ خۆى گوزارشتێکه لهبهنێودهوڵهتى بوونى فێستیڤاڵى فیلمى سلێمانی. هاوڵاتى: له‌سێ ساڵى رابردوودا که ئه‌م فیستیڤاڵه سازکراوه، ئایا تاچه‌ند خه‌رمانێکى خستۆته سه‌ر به‌ره‌وپێشچونى سینه‌ماى کوردى و شارى سلێمانى وه‌ک شارى رۆشنبیرى؟ فوئاد جه‌لال: له‌خولى یه‌که‌مى فێستیڤاڵى سلێمانییه‌وه یه‌کێک له‌سیاسه‌ت و ئامانجى کارکردنمان ئه‌وه بووه، که چۆن کار له‌سه‌ر توانا‌و زیادکردنى به‌رهه‌مى سینه‌مایى کوردى بکه‌ین و فێستیڤاڵى سلێمانى بکه‌ینه ده‌روازه‌یه‌ک بۆ به‌رهه‌مهێنانى فیلمى کوردی، که به‌خۆشحاڵیه‌وه له‌خولى چواره‌مدا نمایشى (44) فیلمى کوردى ده‌کرێت که پێموایه ئه‌وه خه‌رمانێکى گه‌وره‌یه و به‌رهه‌مى گه‌وره‌ن بۆ به‌ره‌وپێشبردنى فیلمه کوردیه‌کان له‌کوردستان. هاوڵاتى: کاتێک بانگهێشتى ئه‌کته‌رێک یان سینه‌ماکارێک و ده‌زگاو که‌سایه‌تیه‌کان ده‌کەن چ کێشه‌یه‌ک رووبه‌ڕووتان ده‌بێته‌وه؟ فوئاد جه‌لال: دروستکردنى په‌یوه‌ندى به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیى کارێکى ئاسان نییه، تا ئه‌وه‌ى بتوانیت پرۆداکشنى فیلمێک بانگهێشت بکه‌یت، یان ئه‌ستێره‌یه‌کى جیهانى بهێنیت، بێگومان ورده‌کارى ده‌وێت و پێویسته له‌هه‌موو روویه‌که‌وه به‌رپرسیارێتى و میواندارێتى هه‌ڵبگرین، چ له‌ڕووى هونه‌رى و نمایشى فیلمه‌کانیانه‌وه، چ له‌ڕووى پێشکه‌شکردنى خزمه‌ت بهمیوانهکان، هاوکات له‌ڕووى دڵنیایى ئه‌منیه‌ت و ئاسایشه‌وه، چونکه هه‌ندێکجار به‌تایبه‌ت ئێمه ئه‌زمونى شه‌ڕى داعشمان هه‌بووه له‌ڕابردوودا، که ره‌نگه بۆ بیانییه‌ک ئاسان نه‌بووایه بێته ئه‌م ناوچه‌یه، تا ئه‌وه‌مان بۆ دڵنیادهکردنهوه سلێمانى ناوچه‌یه‌کى ئارامه‌و گرفتى ئه‌منى نییه، به‌شێوه‌یه‌کى گشتى په‌یوه‌ندیه‌کانمان جێگه‌ى خۆیان ده‌گرن و به خۆشحاڵییه‌وە میوانه به‌شداربوه‌کان قبوڵیان کردوه. هاوڵاتى: ئه‌وانه‌ى بانگهێشتیان ده‌که‌ن مه‌رجیان هه‌یه بۆ به‌شداربوون؟ فوئاد جه‌لال: هه‌موو ئه‌وانه‌ى بانگهێشت ده‌کرێن له‌ڕێگه‌ى به‌شى په‌یوه‌ندیه‌کانمان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت کهمهرجهکانى به‌شداریکردن چین و مه‌رجه‌کانى ئه‌وانیش چین، به‌گوێره‌ى تایبه‌تمه‌ندى و پیشه‌کانیان بابه‌ته‌کان گۆڕانکارییان به‌سه‌ردادێت و ئێمه‌ش و ئه‌وانیش هه‌قى خۆیانه مه‌رجى تایبه‌تیان هه‌بێت. هاوڵاتى: چه‌ند بودجه‌ى بۆ ته‌رخانکراوه؟ فوئاد جه‌لال: تاکو ئێستا هیچ بودجهک وه‌رنه‌گیراوه بۆ چواره‌مین خولى فێستیڤاڵى فیلمى نیوده‌وڵه‌تى سلێمانى، ئه‌م فیستیڤاڵه‌ش جیاوازتره له‌ساڵانى پێشوو، بۆیه نازانرێت چه‌ندى پێویسته
کاکەلاو عەبدوڵا سەرسوڕهێنەرترین شت دەربارەی رۆژاڤا ئەوەیە کەم کەس لە جیهاندا دەزانن بوونی هەیە. ئێمە زۆر گوێبیستی سوریا دەبین – مەیدانەکانی جەنگ، هێرشە کیمیاوییەکان، دڕندەیی داعش، هەروەها زۆرداریی رژێمەکەی بەشار ئەسەد. بەڵام زۆر کەم هەن باسی ئەو راستییە بکەن لەباکوری رۆژئاوای سوریا هەرێمێکی سەربەخۆ هەیەو پێچەوانەی تەواوی دەوروبەریەتی لەڕووی سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە، سەرەڕای ئەمانەش تائێستا نە حکومەتی سوریا، نە هیچ وڵاتێک دانی بەم هەرێمەدا نەناوە کە بەپێی دەستورەکەی دەوڵەتی ناوێت، بەڵکو هەرێمێکی سەربەخۆ بێت لەناو حکومەتێکی فیدڕاڵی سوری. لەسەروبەندی جەنگی فرەلایەنی ناوخۆی سوریا کە ساڵی ٢٠١١ دەستیپێکرد، کوردانی سوریا سێیەکی وڵاتەکەیان گرت. ساڵی ٢٠١٤ هەرێمی سەربەخۆی خۆیان راگەیاند لەڕۆژئاڤا کەزۆربەی کێڵگە نەوتییەکانی سوریای تێدایەو ناوچەیەکی گەورەی کشتوکاڵییە. رێگای بازرگانی کەهێندەی «رێگای ئاوریشمی» کۆنن لەناو هەرێمەکەدا هەن. ئەم زەویە بەپیتە خێروبێرە بۆ ئیدرا خۆبەڕێوەبەرییەکانی کوردانی سوریا. پێکهاتەی هەرێمەکە هەرێمەکە پێکهاتووە لەحەوت ناوچە کەهەریەکەیان هەرێمی خۆبەڕێوبەرین. هەر حەوت هەرێمەکە لەژێر ناوی فەرمی «ئیدارەی سەربەخۆی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا»دان، بەڵام بەنافەرمی پێیان دەوترێت رۆژاڤا. هەرێمەکان پێکهاتوون لەجەزیرە، فورات، عەفرین، رەققە، تەبقە، مەنبج، هەروەها دێرەزوور کە ڕووبەرەکەیان ٥٠ هەزار کیلۆمەتر دووجایە، واتا نزیکەی لەسەدا ٣٣%ی خاکی سوریایان داگیرکردووە، کەکۆی گشتی رووبەری سوریا لە 185 هه‌زار کیلۆمەتر دووجا پێکهاتووە. پایتەختی ئیدارەکە شاری قامیشلۆیە لەهەرێمی جەزیرە. لەبنەڕەتدا هەرێمەکە کاتێک لەلایەن هاوپەیمانی تەڤگەرا جڤاکا دیموکرات (تەڤدەم) بەسەرکردایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) دروستکرا لەساڵی ٢٠١٤ تەنها لە سێ ناوچە پێکهاتبوون کە بریتیبوون لە جەزیرە و کۆبانێ (فوراتی ئێستا) و عەفرین. ئەم سێ ناوچەیە پێیان دەوترا کانتۆن و هەریەکەیان لەوی تر جیابوو، واتە سەربەخۆبوون و حوکومەتێکی ناوەندیان نەبوو. لەمارسی ٢٠١٦ لیژنەیەک پێکهات بۆ هەموارکردنەوەو گۆڕینی دەستووری ٢٠١٤. هاوسەرۆکی لیژنەی راپەراندنی دەستوور، هەدیە یوسف ئەوکات رایگەیاند کەبڕیاری دامەزراندنی حکومەتێکی فیدڕاڵی بەشێوەیەکی بەرچاو لەو فراوانخوازییەوە سەرچاوەی گرتووە کە لەژێر دەستی خەلافەتی ئیسلامی‌دا ئازادکراوە. «دوای ئازادکردنی چەندین ناوچە، پێویست دەکات هەنگاو بنێین بۆ سیستەمێکی فراوانتر‌و گشتگیرتر کە هەموو بەرەوپێشچوونەکانی ناوچەکە لەخۆبگرێت، کەمافی هەموو گروپ و قەوارەکان بدات»، هەدیە یوسف وای وت. رۆژاڤا ناوچەیەکی فرە نەژادی و ئاینییە کە نزیکەی چوار ملیۆن خەڵکی تێدا دەژی لە کورد، عەرەب، ئاشوری، لەگەڵ کەمایەتییەکانی وەکو تورکمان و ئەرمەنی. ژمارەی کورد نزیکەی ملیۆنێکە لەکاتێکدا عەرەب ژمارەیان دەگاتە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار. بەپێی دەستووری پەسەندکراوی ئیدارە خۆبەڕێوبەرییەکە پلەبەندی بەهیچ شێوەیەک نییە، واتا کۆمەڵگەکان لەناوخۆیاندا خۆیان بەڕێوە دەبەن و ژیانی خۆیان پێکەوە دەکەن، قەوارەیەکی یەکسانخوازییە بەو مانایەی هیچ نەژاد یان ئاینێک زاڵ نییە بەسەر ئەوی تردا‌و هەرکەس ئازادە چ ئاینێک پەیڕەو دەکات، هەروەها ژنان رۆڵیکی کاریگەریان هەیە بەوپێیەی کە دەستوور جەختی لێدەکاتەوە کە دەبێت هەموو لیژنەیەک لەسەدا ٤٠% لەئافرەت پێکهاتبێت. لەدەستووردا هاتووە کە «هەموو زمانەکان لەباکوری سوریا یەکسانن لەهەموو بوارێکی ژیاندا، لەوانە کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، کلتوری، هەروەها ئیداری. هەموو گەلێک دەبێت بە بەکارهێنانی زمانی دایک کاروباو ژیانی رێکبخات». هەرچەندە دەستوور رێدەدات بەیەکسانی زمان، بەڵام لەواقیعدا زمانی کوردی بەشیوەزاری کرمانجی و عەرەبی زاڵن لەهەرێمەکەدا. لەسەرەتادا بەرنامەی خوێندن بەعەرەبی و کوردی بوو لەگەڵ فێربوونی زمانی سێیەم- ئینگلیزی. دواتر زمانی ئاشوریش زیادکرا بەتایبەتی لەهەرێمی جەزیرە. بەپێی وتەی لیژنەی پەروەردە، «سێ بەرنامەی خوێندن جێگەی یەک بەرنامەی گرتوەتەوە (بەرنامەی حزبی بەعس کەتەنها رێی بەخوێندن دەدا بەزمانی عەرەبی) کەکوردی و عەرەبی و ئاشورین». ئیدارەی رۆژاڤا پێکهاتووە لەپارێزگا/کانتۆن، مەڵبەند/ناحیە، هەروەها کۆمەڵگەی هەرەوەزی. بەردی بناغەی ئیدارەی خۆبەڕێوبەری کۆمەڵگە هەرەوەزییەکانەو لەوێوە دەستپێدەکات. هەر کۆمەڵگەیەکی هەرەوەزی پێکهاتووە لەنزیکەی ٣٠ خانەوادەو ئەندامەکانی ژیانی خۆیان بەڕێوە دەبەن. زوو زوو کۆدەبنەوە بۆ باسکردنی کێشە گرنگەکان و پێشکەشکردنی پلانی نوێ، دواتر لیژنەیەک پیکدەهێنن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە. هەروەها هاوسەرۆک هەڵدەبژێرن، ژن و پیاوێک. ئەنجومەنەکە لەلایەن ئەو دوو هاوسەرۆکەوە سەرپەرشتی دەکرێت، نوێنەر دەنێرن بۆ ئاستی بەرزتری ئیداریی کە ئەویش ناوخۆییە. ئیدارەی ناوخۆیی چەند کۆمەڵگەیەکی هەرەوەزی لەخۆدەگرێت و لەم ئاستەش لیژنە پێکدەهێنرێت و نوێنەر دەنێردرێت بۆ ئاستی باڵاتر – مەڵبەندەکان. لەسەروو ئەو ئاستەوە ئاستی کانتۆن یان پارێزگا هەیە کە ئەنجومنەێکی ٧٠ کەسی بەڕێوەی دەبات. لەئەیلولی ٢٠١٧ یەکەم هەڵبژاردنی کۆمەڵگە هەروەزییەکان کرا کە ١٢ هەزار کاندید پیشبڕکێی ٣٧٠٠ کورسی ئەنجومەن و لیژنەکانیان دەکرد. لەهەر ئاستێک‌دا نزیکەی نۆ لیژنە هەیە. سیستەمی هەرێمەکە کەحکومەتی کۆمەڵگەییە تایبەتمەندی دیموکراسیەتی راستەوخۆ یان دیموکراسی بێ خەوشی هەیە کەجۆرێکی دیموکراسییەو تێیدا خەڵک راستەوخۆ بڕیار لەسەر ژیانیان دەدەن. زەلال جێگر هاوسەرۆکی تەڤدەم، ئەو پارتەی کە پێکهاتەی ئیداری هەرێمەکەی دروستکردووە لەڕاپۆرتێکی رۆژنامەی «هائارتیز»ی ئیسرائیلی دەڵێت، «ئێمە هەموومان منداڵی گوندەکانین، سیستەمەکەی ئێمە وەک هی ئەوروپا نیە، بۆ نمونە: ئەگەر خانوویەک بڕوخێت، هەموو گوندەکە هەڵدەستن بە بنیادنانەوەی ئەو گوندە». هەروەها بەپێی راپۆرتی هەمان رۆژنامە، موحەمەد سەعید هاوسەرۆکی پەیەدە لەهەرێمی جەزیرە باس لەوەدەکات پێکهاتەی کۆمەڵایەتی لەنەریتی سەدان ساڵ پێش ئێستاوە سەرچاوەی گرتووە. “بیرمە ٥٠ ساڵ لەمەوبەر لەگوندێکی پێنج بۆ شەش ماڵیدا دەژیام. لەهاویناندا ئەگەر بمانویستایە خانویەک دروستبکەین، پارەمان نەدەدا بەکەسانی تر تا دروستی بکەن بۆمان، بەڵکو گروپێکمان پێکدەهێناو خۆمان دروستماندەکرد. ئەگەر خانوویەک بسوتایە، هەمووان کۆدەبوینەوەو هاوکارییان دەکرد تا ئەو خانووە چاک دەکرایەوە. ئەگەر کەسێک نەخۆش بکەوتبا، هەموان دەستی یارمەتییان بۆ درێژ دەکرد. ئەو سیستەمە هەرەوەزییەی دەمانەوێت بنیادی بنێین رێک ئەوەیە». سەعید وا دەڵێت. هەرچەندە بەپێی راپۆرتێکی پەیمانگەی شاهانەی بەریتانی بۆ کاروبارە نێودەوڵەتییەکان هەرێمەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن پەیەدەوە قۆغکراوەو ئایدیا سۆشیالیستەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان لەلایەن هاوپەیمانی تەڤدەمەوە پەیڕەو دەکرێت. یاسای مەدەنی حکومەتی سوریا رێگەپێدراوە ئەگەر دژیەک نەبێت لەگەڵ دەستووری هەرێمەکە. نمونەیەکی بەرچاو یاسای باری کەسێتییە کە لەسوریا لەشەریعەتەوە وەرگیراوە لەکاتێکدا لەهەرێمەکەدا رێگە بەهاوسەرگیری مەدەنی دەدرێت، سەرەڕای قەدەغەکردنی هاوسەرگیری بەزۆر، هاوسەرگیری خوار تەمەنی یاسایی، هەروەها فرەژنی. ئەرکی پاراستنی هەرێمەکە لەدەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)دایە کە لەلایەن یەکینەکانی پاراستتنی گەل (یەپەگە)وە بەڕێوە دەبرێت. ساڵی ٢٠١٥ هەسەدە دامەزرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش کەجگە لەکورد هێزەکانی عەرەب و ئاشوریشی تێدایە ئەمە جگە لەهاوکاری سەربازی ئەمریکا. بەپێی راپۆرتێکی «زە ئیکۆنۆمست» لەسەدا ٧٠% بۆ ٨٠%ی هەسەدە پێکهاتووە لەشەڕڤانانی یەپەگە کەکۆی گشتی سەربازەکان نزیکەی ٤٠ هەزارن. هەسەدە بەهاوپەیمانی ئەمریکا دادەنرێت لەسوریاو یەکێک بووە لەهێزە چالاکە هاوبەشەکانی ئەمریکا لەتێکشکاندنی داعش لەوڵاتەکەدا. ئابووریی هەرێمەکە ئابوری هەرێمەکە بەزۆری لەسەر کشتوکاڵ و نەوت و پیشەسازی وەستاوە. گەنم و لۆکەو زەیتوون زۆرترین ئەو بەرهەمانەن کە بەرهەم دەهێنرێن. هەرێمی جەزیرە بەزۆری پشت دەبەستێت بەنەوت و غاز کەدەوڵەمەنترین هەرێمە لەو رووەوە. راپۆرتێکی پەیمانگەی «عومران» بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی باس لەوەدەکات چەند سەرچاوەیەک داهاتی سەرەکی هەرێمەکەن. یەکەم، سامانە گشتییەکان وەک گەنم و نەوت و غاز. دووەم داهاتی باجی ناوخۆ‌و گومرگی سنوورەکان. لەکاتێکدا خزمەتی گەیاندنی کەلوپەل، قازانجی دارایی بازرگانی هەرێمەکە، هەروەها بەخشینی ناوخۆیی چەند داهاتێکی تری هەرێمەکەن. ساڵی ٢٠١٥ ئیدارەی خۆبەڕێوبەری ئاماری دارایی ٢٠١٤ی بڵاوکردەوە کەکۆی گشتی پێنج ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بوو، ئەو بڕەش لەسەدا ٥٠%ی لە «بەرگری و پاراستندا» سەرفکرا. لەسەدا ١٨%ی بۆ هەرێمی جەزیرە، لەسەدا ٨.٥% بۆ کۆبانێ (هەرێمی فورات) و هەمان بڕ بۆ هەرێمی عەفرین، هەروەها لەسەدا ١٥% بۆ لیژنە ناوخۆییەکان. بەزۆری خۆراک و نەوت بەرهەمی سەرەکی هەرێمەکەن، بۆیە بەهەناردەی گرنگ هەژمار دەکرێن، هەروەها بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵی، وەک مەڕ، لۆکە، گەنم، زەیتوون. هەرێمی فورات پێکهاتووە لەشارەکانی کۆبانێ و گرێ سپی جگە لە ٤٥٠ گوند کە لەسەدا ٧٠%ی هەرێمەکە پشت دەبەستێت بەکشتوکاڵ و لەسەدا ٣٠% بەپیشەسازی و بازرگانی. بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتون، جۆ، میوەو سەوزە لەهەرێمەکەدا بوونی هەیە. هەرێمی عەفرینیش زۆر جیاواز نییە لەفورات و لەشارەکانی تەل رەفعەت، راژۆ، سیندریس، هەروەها لەعەفرین پێکهاتووە کەدواهەمینیان لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستی بەسەرداگیراوە دوای پەلامارەکەی ساڵی ٢٠١٦. نزیکەی ١٨ ملیۆن داری زەیتوون لەشاری عەفریندا هەیەو بەچەقی بەرهەمهێنانی سابونی رەقی سوری دادەنرێت. کاتێک پێشتر شارەکە لەدەست ئیدارە خۆبەڕێوەبەریەکەدا بوو، ٢٧٠ هەزار تۆن زەیتی زەیتوون بەرهەمدەهێنرا ساڵانە. بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی دیکەی هەرێمی عەفرین بریتین لەگەنم، جۆ، نیسک، گەنمەشامی، گوڵەبەڕۆژە، لۆکە، هەروەها تووتن. هەرێمی جەزیرە، کە دەکەوێتە نێوان رووباری دیجلەو فوراتەوە، بەداینەمۆی ئیدارە خۆبەڕێوەبەرییەکە هەژماردەکرێت، چونکە سەرەڕای کشتوکاڵ دەوڵەمەندە بەنەوت. هەرێمەکە پێکهاتووە لەشارەکانی حەسەکە، تەل تەمەر، عامودە، سێرکانی، قامیشلۆ. خاکی هەرێمەکە زۆر بەپیتە بۆیە لۆکە، گەنم، جۆ، ترێ، سێ‌و بەرهەمدەهێنرێت. ئەوەی هەرێمەکە لەئەوانی دی جیادەکاتەوە هەبوونی نەوتە کەچەندین وێستگەی نەوتی تێدایە، بەڵام کوردانی رۆژئاڤا تەنها لەسەدا ٢٠%ی بەکاردەهێنن ئەویش بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ دروستکردنی گازوایل تا کار بەمۆلیدەکان بکەن، کەئەمەش تاکە رێگایە بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ هەموو رۆژاڤا. نرخی دیزڵ لەئاو هەرزانترە کە بۆ هەر لیترێک ٢٥ سەنت وەردەگیرێت کەنرخەکەی نیوەی لیترێک ئاوە. هەرێمەکە دەکەوێتە رۆژئاوای رووباری دیجلە بەدرێژایی سنوری تورکیا‌و لەباشوری رۆژهەڵاتیشەوە سنوری لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە. بازرگانیکردن لەگەڵ تورکیا کەمە بەهۆی گەمارۆکانی تورکیاوە بۆ سەر هەرێمەکە بەڵام بازرگانیکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا لەڕێگەی خاڵی سنوری سمێڵکاوە ئەنجامدەدرێت. لەنیسانی ٢٠١٧ەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ حکومەتی سوریاشدا دەکرێت واتا لەباشورەوە. لەئایاری هەمان ساڵدا کاتێک حەشدی شەعبی لەعێراق جەنگی لەگەڵ داعشدا دەکرد توانی ناوچەی سەر سنوری هەرێمەکە پاک بکاتەوە لەپاشماوەی گروپە تیرۆریستییەکە، بۆیە رێڕەوێکی بازرگانی کرایەوە لەنێوان هەرێمە خۆبەرێوەبەرییەکەو ئەو ناوچانەی بەدەست حکومەتی عێراقیەوە بوون. خەڵکی رۆژاڤا لەئێستادا بەئارامی دەژین لەهەرێمەکەو هیوایان بەداهاتوو هەیە. ئەبو عەبدۆ لەیلی، کاسبکارێکی شاری قامیشلۆیەو چایخانەیەکی هەیە کەنانی بەیانیان ئامادە دەکات بۆ کڕیارەکانی، لەڕاپۆرتێکی پێگەی «زە ناشناڵ»ی ئیماراتیدا دەڵێت، «ژیانمان زۆر گۆڕاوە، لەسەرەتای دەستپێکردنی قەیرانەکەوە دۆخەکە خراپ بوو، بەڵام ئێستا بەرەو باشی دەڕوات. هیوام وایە لەپینج بۆ دە ساڵی تر قامیشلۆ خۆشتر و باشتر ببێت. هیوام وایە خەڵک بگەڕێنەوەو کاریش بەرەوپێش بچێت، ئێمە هەمیشە دەمانەوێت شتەکان بەرەو باشی بڕۆن».
هاوڵاتى، شاناز حه‌سه‌ن بۆ یەکەمجار وەزارتی ئەوقافی هەرێم زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا بۆ کەناڵەکان کە پەخشی دراما تورکیەکان راگرن، ئەوەش دوای ساڵانێک لەناڕەزایەتی توێژێکی فاروانی کۆمەڵ کە پێیانوایە بۆمبێکەو لەماڵەکانیاندا چێنراوە. زۆرێک لەو دراما تورکیانەی کەکەناڵە کوردیەکان وەریان دەگێڕن و پەخشی دەکەنەوە، باسی خیانەتی هاوسەرگیری و منداڵی ناشەرعی دەکەن، ئامارەکانی چەند ساڵی رابردووی هەرێمیش وای نیشاندەدەن کە رێژەی جیابونەوە لەنێو خیزانەکاندا بەشێویەکی بەرفراون هەڵکشاوە. هەفتەی رابردوو وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داوای لەوهزارهتى رۆشنبیرى کرد کە که‌ناڵه‌کان ئاگاداربکاته‌وه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و پرسه بدۆزنه‌وه‌و سنووردار بکرێن، به‌پاساوى ئه‌وه‌ى بوونه‌ته هۆى تێکچوونى شیرازه‌ى خێزان و زۆربوونى جیابونه‌وه‌ى هاوسه‌ران. نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینی، به هاوڵاتى وت «دواى به‌دواداچوون ده‌رکه‌وت ئه‌و درامایانه‌ى له که‌ناڵه‌کانى ته‌له‌فزیۆن په‌خش ده‌کرێن، له‌گه‌ڵ کو‌لتوور و دابوونه‌ریتى هه‌رێم نایه‌نه‌وه هۆکارن بۆ زۆربوونى لێکجیابوونهوهى هاوژینه‌کان. به‌و هۆیه‌وه وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف به‌نووسراوى فه‌رمى داواى له‌وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى کرد، ئه‌و جۆره درامایانه سنووردار بکات». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له‌کاتێکدا ئیجرائات نه‌کرا، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى لیژنه‌ى تایبه‌ت پێکه‌وه ئاماده ده‌که‌ن و کار له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى داواکارییه‌که ده‌که‌ن. نووسراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینی، واژۆى پشتیوان سادق، وه‌زیرى ئه‌وقافى به‌سه‌ره‌وه‌یه و به‌ژماره 123 له 15-9-2019 ده‌رچووه. وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف داواى له‌وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى کردووه ئه‌و دراما دۆبلاژکراوانهى له‌گه‌ڵ ئادابى کورده‌وارى نایه‌نه‌وه، قه‌ده‌غه بکرێن. فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى هه‌رێمى کوردستان، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» له‌سبه‌ینێوه، به‌نوسراوى فه‌رمى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى راگه‌یاندنى چاپ و بڵاوبونه‌وه ئاگادار دەکەنەوە که داوا له‌که‌ناڵه‌کان بکرێت به له‌به‌رچاوگرتنى بڕیاره‌که‌ى ئه‌وقاف و ئه‌و بارودۆخه‌ى لێره‌و له‌وێ گله‌یى خه‌ڵکمان دێته‌سه‌رو کاریگه‌رییان واته ئاسایشى خێزان و تاک هه‌یه، ئه‌و دراما تورکیانهى لێره فه‌وزاى ناوه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه«. وتیشى «به‌هیوام لهئایندهیهکى نزیکدا ئه‌م کێشه‌یه یه‌کلایی بکه‌ینه‌وه و به‌هاوکارى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارو ئه‌وقاف چاره‌سه‌رى گونجاوى بۆ بکه‌ین». له‌ئێستادا زۆربه‌ى که‌ناڵه کوردییه‌کان، دراما بیانیه‌کان به‌بڕه پاره‌یه‌کى زۆر ده‌کڕن و دواى دۆبلاژکردنیان بۆ زمانى کوردى شه‌وانه په‌خشى ده‌که‌ن. شاخه‌وان عه‌بدوڵا، به‌ڕێوبه‌رى که‌ناڵى ئێن ئاڕ تى دوو، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى» تائێستا له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێکه‌وه ئاگادار نهکراوینهتەوه«. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌خۆیان هه‌ست به‌و به‌رپرسیاریه‌ته ده‌که‌ن و وتى «به‌شێک له دراماکان سانسۆرێکى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌که‌ینه‌سه‌ر، نه‌ک هه‌ر دراماى تورکى، به‌ڵکو دراماى ئیسپانى و دراماى ئه‌مریکیمان هه‌بوه کهسانسۆرمان کردووه‌ته سه‌ر». ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد، هیچ یاسایه‌ک نیه که بڵێت ئه‌مه شیاو نییه‌و ئه‌وه شیاوه، «به‌ڵام دروستکردنى سانسۆر له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه له‌ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه هیچ باش نییه، چونکه ئه‌وانه بهمهزاجى خۆیان ئه‌وه دیاری ده‌که‌ن». هه‌ندێک ئه‌کته‌رى کورد له‌گه‌ڵ سنوردارکردنى دراما بیانیهکاندان و پێیان وایه هۆکارى زۆربه‌ى کێشه خێزانیه‌کان و تێکدانى دابونهریتى کۆمه‌ڵگه‌ى کورده‌وارین. شوانه جه‌زا، یه‌کێک له‌و ئه‌کته‌رانه‌یه که له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى ئهوقافدایهو وتى»تا سه‌ر ئێسقان له‌گه‌ڵ بڕیارهکهدام و ته‌واو له‌شوێنى خۆیدابوو، چونکه دابونهریتى کچ و کوڕى کوردیان تێکداوه‌و به‌لاڕێیدا ده‌به‌ن». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه دووساڵ پێش ئێستا به‌نیازى که‌مپین بووه بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئه‌م درامایانه، وتى «خۆم و ٨٠ ژنه ئه‌کته‌رى کورد له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى ئهوقافین و پشتگیری‌یان ده‌که‌ین بۆ جێبه‌جێکردنى». شوانه جه‌زا، سه‌رپه‌رشتیارى گروپى ئه‌ندامانى 8ى مارسه که‌نزیکه‌ى 80 ئه‌کته‌رى ژن تێیدا به‌شدارن و وتى «ئێمه ئاماده‌ین که‌مپین بکه‌ین و کۆنفرانس بکه‌ین بۆ ناڕه‌زایى ده‌ربڕین». ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد ئه‌و درامایانه به‌بڕه پاره‌یه‌کى زۆر ده‌کڕدرێن و وتى «ئاگادارم هه‌ر درامایه‌ى 8 ده‌فته‌رو 12 ده‌فته‌ر دۆلارى بۆ سه‌رفده‌کرێت». به‌دیعه دارتاش، ئه‌کته‌رى دیارى کورد، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «دراماکان زۆر سه‌یرن، قوڕ کراوه به‌سه‌ر کوردا، وێرانن و کاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر گه‌نجه‌کانمان هه‌یه‌و به‌دڕه‌وشتى بهفهزاحهت تێیدا دیاره«. باسى له‌وه‌شکرد به‌داخه‌وه گه‌نجى کوردیش بۆ «لاساییکردنه‌وه زۆر ئازایه«. وتیشى «به‌رنامه‌ى کوردیشمان هه‌یه که‌زۆر بێ ئاستن و پێویستیان به‌فلته‌ر هه‌یه‌و پێداچونه‌وه‌ى پێدا بکرێت، به‌تایبه‌ت کۆمیدیا، که کاریگه‌رى راسته‌وخۆى بۆسه‌ر بینه‌ر هه‌یه«. دواى نوسراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، که‌ناڵى بی ئێم سی کهکهناڵێکى لۆکاڵییه و له‌سلێمانى په‌خشده‌کات، بڕیاریدا دراما تورکیه‌کان رابگرێت. شنۆ عوسمان، سه‌رۆکى دامه‌زراوه‌ى بی ئێم سی، له‌لێدوانێکیدا به هاوڵاتى وت» ئێمه پلانى کارکردنى خۆمان بوو، که‌پێشتر کار له‌سه‌ر دراما بیانییەکان بکه‌ین، به‌ڵام له‌وکاته‌ى که که‌ناڵه‌که‌مان گرته‌ده‌ست پاره‌ى پێشه‌کى هه‌ندێک دراما درابوو، بۆیه له‌ئێستادا ئه‌وه ته‌واو بوه‌و پلانى خۆمان جێبه‌جێده‌که‌ین و دراماکان به فلته‌ردا ده‌ڕۆن، پاشان په‌خش ده‌کرێن». سه‌باره‌ت به بڕیاره‌که‌ش وتى «ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بکرێت یان نا ئێمه وه‌ک ستافى که‌ناڵه‌که‌مان له‌میانه‌ى زیادبونى کێشه‌کان و گاریگه‌ریان له‌سه‌ر تاکى کورد، کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین و یه‌کێکه له‌پلانه پێشینه‌کانمان». شنۆ عوسمان کهڕێکخراوێکى ژنانیشى هه‌یه، له‌نزیکه‌وه ئاگادارى بارودۆخه‌که‌یه وتى «زۆر پێویست بهکۆنتڕۆڵکردنى دراماکان هه‌یه‌و زۆربونى کێشه‌کان به‌تایبه‌ت له‌بوارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هاوسه‌رگیرى زۆر کاریگه‌ری له‌سه‌رى هه‌یه‌و بابه‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى ناو دراماکان ئاراسته‌ى تاکه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک ده‌کات که له‌ناو خێزاندا جیاوازه، بۆیه ئه‌و گه‌نجه بهلاڕێدادهبات». وتیشى «که‌ناڵه‌کان خۆیان ئازادن و مه‌رج نییه، هه‌موو که‌ناڵه‌کان پێشوازى له‌و بڕیاره بکه‌ن و به‌ڵام وه‌ک ئێمه زۆربهىکهسهکانمان له‌بوارى مافى مرۆڤ و په‌روه‌رده کاریان کردووه بۆیه تێڕوانینى ئێمه جیاوازه«.ر
هاوڵاتى محه‌مه‌د فه‌ره‌یدون ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌ماوه‌ى نزیکه‌ى مانگێکدا دووجار هه‌وڵیدا له‌ڕێگه‌ى تورکیاوه خۆى بگه‌یه‌نێته یۆنان تا له‌وێوه خۆى بگه‌یه‌نێته وڵاتانى دیکه‌ى ئه‌وروپا، به‌ڵام چاره‌نوسى گه‌ڕانه‌وه‌ى بوو بۆ هه‌رێمى کوردستان. محه‌مه‌د که له‌پۆلى شه‌شى ئاماده‌یی وازى له‌خوێندن هێناوه‌و ئێستا بێکاره، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ى چوون بۆ ئه‌وروپا که‌وته مێشکییه‌وه، بڕیاریدا بۆ دۆزینه‌وه‌ى ژیانێکى باشتر روو له‌وڵاتانى ئه‌وروپا بکات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ قاچاخچییه‌ک رێککه‌وت تا به (3) هه‌زارو چوارسه‌د دۆلار (34 وه‌ره‌قه) بیگه‌یه‌نێته یۆنان و له‌تورکیا بیپه‌ڕێنێته‌وه. محه‌مه‌د بهڤیزهو به‌شێوه‌ى یاسایی له‌فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانییەوه فڕى به‌ره‌و ئه‌سته‌نبوڵ و له‌وێ قاچاخچییه‌که له‌چاوه‌ڕوانیدا بوو، پاش ماوه‌یه‌ک مانه‌وه له‌ناوچه‌ى ئهکسهراى بهڤانێکى بچوک له‌گه‌ڵ زیاتر له 20 که‌سى دیکه‌داو به‌ڕێگاى وشکانى به‌ره‌و سنورى یۆنان به‌ڕێککه‌وتن. محه‌مه‌د بۆ هاوڵاتى وتى «به‌ناو دارستاندا به‌ڕێکه‌وتین بۆ ئه‌وه‌ى له‌سنورى تورکیا ده‌ربچن، به‌ڵام له‌لایه‌ن جه‌ندرمه‌وه ده‌ستگیرکراین، به‌هۆى ئه‌وه‌ى خۆمان به‌ئێرانى له‌قه‌ڵه‌مدا دیپۆرت نهکراینهوهو پاش چه‌ند رۆژێک ئازاد کراین». دواى دوو هه‌فته مانه‌وه، جارێکى تر محه‌مه‌د چووه ناو کاروانێکى دیکه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خۆى بگه‌یه‌نێته ئه‌وروپا، به‌ڵام ئه‌مجاره قاچاخچییه‌که ژمارهیانى که‌متر کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌ده‌ست جه‌ندرمه‌کان رزگاریان بێت. محه‌مه‌د وتى «یه‌کى شه‌و بهڕێککهوتین و تاههشتى سه‌رله‌به‌یانى به‌بێ وه‌ستان رۆیشتین، دواتر قاچاخچییه‌که وتى پشوویه‌ک بده‌ن، بۆیه زۆربه‌مان خه‌ومان لێکه‌وت، له‌پڕ جه‌ندرمه داى به‌سه‌رماندا، به‌ڵام من و 10 که‌سی دیکه توانیمان ڕابکه‌ین». داوى دورکه‌وتنه‌وه‌یان له شوێنه‌که، محه‌مه‌دو ئه‌و که‌سانه‌ى دیکه ویستیان له‌ڕێگه‌ى ئاوییه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه یۆنان، بێ‌ئاگا له‌وه‌ى جه‌ندرمه چاودێرییان ده‌کات. «جه‌ندرمه‌کان له‌ودیو ئاوه‌که‌وه بهدوربینى شه‌و چاودێرییان ده‌کردین، کاتێک هه‌موومان په‌ڕینه‌وه ده‌ستگیریان کردین، له‌کاتێکدا ته‌نها 20 خوله‌کى مابوو که بیبڕین بۆ ئه‌وه‌ى خۆمان بگه‌یه‌نینه یۆنان». دواى ده‌ستگیرکردنیان جه‌ندرمه‌کان هه‌موو شتێک له محه‌مه‌دو کۆچبه‌ره‌کانى دیکه ده‌سه‌نن و چوار رۆژ له‌زیندان ده‌هێڵرێنه‌وه‌و دواتر ئازادکران. محه‌مه‌د به‌نیاز بوو کۆڵنه‌دات و بۆ جاری سێیه‌م هه‌وڵى ده‌ربازبوون بدات به‌ره‌و ئه‌وروپا، به‌ڵام له‌به‌ر راگرتنى دڵى دایکى که به‌په‌رۆش بوو بۆ کوڕه‌که‌ى، ده‌ستبه‌رداری رێگه‌ى کۆچکردن بوو گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمى کوردستان. ئه‌و گه‌نجه یه‌کێکه له‌و ده‌یان هه‌زار که‌سه‌ى شه‌پۆلێکى نوێی کۆچکردن که‌ده‌یانه‌وێت خۆیان بگه‌یه‌ننه وڵاتانى ئه‌وروپا، به‌ئامانجى گه‌یشتن به‌ژیانێکى باشتر. به‌پێی ئاماره‌کانى ده‌زگاى لوتکه بۆ کاروبارى ئاواره‌و په‌نابه‌ران، ده‌یان هه‌زار کۆچبه‌ر له‌مساڵدا لهئیجهوه خۆیان گه‌یاندووه‌ته یۆنان و ده‌یان هه‌زارى دیکه‌ش ده‌ستگیرکراون. هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماره‌کانى رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى تایبه‌ت به‌کۆچ، له‌مساڵدا ژماره‌یه‌کى زۆر کۆچبه‌ر خنکاون و بێسه‌روشوێن بوون، که به‌شێکیان له رێگه‌ى گه‌یشتن بووه به‌ئه‌وروپا له‌ڕێگه‌ى ده‌ریاى ئیجه‌وه. ئارى جه‌لال سه‌رۆکى ده‌زگاى لوتکه بۆ کاروبارى ئاواره‌و په‌نابه‌ران به هاوڵاتى ڕاگه‌یاند «شه‌پۆلێکى نوێی کۆچ به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌ستیپێکردووه‌ته‌وه، پێش ئه‌وه‌ى وه‌رزى باران و سه‌رماو سۆڵه ده‌ستپێبکاته‌وه، کۆچبه‌ران ده‌یانه‌وێت پێش هاتنى زستان خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌وروپا». ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى زستاندا کۆچکردن بۆ ئه‌وروپا له رێگه‌ى تورکیا ئه‌سته‌م ده‌بێت، به‌هۆى دۆخى سه‌ختى که‌شوهه‌واى تورکیا له‌و وه‌رزه‌دا و بارینى به‌فرێکى زۆر کههاتوچۆ ئه‌سته‌م ده‌کات. ئارى جه‌لال وتى «به‌شێکى هۆکارى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى شه‌پۆلى کۆچ بارودۆخى هه‌رێم و ئه‌وه‌یه که‌خه‌ڵک هێشتا دڵنیا نییه، بۆیه خه‌ڵکێکى زۆر ده‌ستیانداوه‌ته‌وه کۆچکردن». به‌وته‌ى ئارى جه‌لال، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت کۆچ بکه‌ن، رێگه‌ى ئاوى هه‌ڵده‌بژێرن، وه‌ک له رێگه‌ى وشکانى. باسى له‌وه‌شکرد، کهتیمهکانیان سه‌ردانى چه‌ند که‌مپێکیان کردووه له‌یۆنان به‌مه‌به‌ستى هاوکارى و کارئاسانى بۆ راگیراوانى عێراقى لهگرتوخانه دهستبهسهرهکانى کۆرنتۆس و ساڵۆنیک و دورگه‌کانى یۆنان به‌گشتی. به‌وته‌ى ئه‌و، سه‌رپه‌رشتیارانى گرتوخانه‌کان رایانگه‌یاندووه کهوڵاتهکهیان رێژه‌یه‌کى به‌رچاو له‌چاو ساڵانى رابردوو کۆچبه‌رى بۆ هاتووه‌و فشارێکى زۆر له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌یه‌و بههاوکاریهکانى رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و ئه‌وروپا ناتواندرێت درێژه به‌مانه‌وه و هاوکاریکردنى په‌نابه‌ران بدات. ئه‌حمه‌د ره‌حیم ته‌مه‌ن 19 ساڵ و دانیشتووى سنورى بازیان یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ى که بیرى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که رێگه‌ى کۆچکردن بگرێته‌به‌ر، به‌ڵام گه‌شته‌که‌ى دواخستووه بۆ کاتێکى تر، دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵى سه‌ختى رێگه‌که‌ى له‌و که‌سانه‌وه بیستووه که رێگه‌که‌یان تاقیکردووه‌ته‌وه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى که رێگه‌که پێویستى به‌تواناى دارایی هه‌یه. ئه‌حمه‌د به هاوڵاتى وت «لێره گه‌نج دڵنیایی نییه، گره‌نتى ئه‌وه نییه کارى باشی ده‌ستبکه‌وێت ئه‌گه‌ر کاره‌که‌ت له‌ده‌ستدا، بۆیه گه‌نجێکى زۆر بیر له رێگه‌ى هات و نه‌هات ده‌کاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر کاربکرێت بۆ باشکردنى دۆخى گه‌نج، که‌س بیر له رۆیشتن ناکاته‌وه«.
سازدانى: هاوڵاتى مامۆستا عومه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، رایده‌گه‌یه‌نێت: له سنوورى په‌روه‌رده‌کانى پارێزگاى سلێمانى پێویستیان به‌دامه‌زراندنى پێنج هه‌زار مامۆستا‌و 750 بینای قوتابخانه هه‌یه‌و به‌پێویستیشى ده‌زانێت: حکومه‌تى هه‌رێم گرنگى زیاتر به‌که‌رتى په‌روه‌رده بدات. له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ى هاوڵاتى-دا، مامۆستا عومه‌ر محه‌مه‌د، ده‌ڵێت» گۆڕانکارییه‌کانى بوارى په‌روه‌رده به‌ته‌نیا بڕیارى وه‌زیر نه‌بوون، به‌ڵکو ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دیراسه‌ى کردووه‌و پاشان بڕیارى گۆڕانکاریی دراوه«. هاوڵاتى: تاچه‌ند که‌رتى په‌روه‌رده پێویستى به گۆڕانکارى و نوێبوونه‌وه‌و هه‌یه؟ عومه‌ر محه‌مه‌د: ئه‌گه‌ر هه‌ر کاتێک گۆڕانکارى به‌لاوه بنێین، ئه‌و کاته کۆتایى ژیان دێت، وه‌کو په‌روه‌رده‌ش نابێت هیچ کاتێک له گۆڕانکارى بترسین، چونکه گۆڕانکارى بزوێنه‌رى گشتاندنى ژیانه له‌هه‌موو بواره‌کاندا، ئه‌گه‌ر هه‌موو سێکته‌ره‌کانى تر له‌گۆڕانکارى بوه‌ستن، له‌په‌روه‌رده‌دا نابێت، چونکه که‌رتى په‌روه‌رده ساڵانه پێویستى به‌گۆڕانکارى هه‌یه. جاران چه‌ند ساڵ جارێک وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده کۆنگره‌ى ده‌به‌ست، له‌یه‌ک کاتدا هه‌موو ته‌وه‌ره‌کان، باسده‌کرا، به‌وه‌ش تێکه‌ڵییه‌ک دروستده‌بوو، نه‌ده‌گه‌یشتینه ئه‌نجام، ئه‌وه‌نده راسپارده‌و پێشنیاز هه‌بوو، له‌تواناى حکومه‌تدا نه‌بوو جێبه‌جێی بکات، له‌زۆر وڵات‌دا له‌کوێدا گرفتیان هه‌بێت، ساڵانه کۆنگره بۆ ئه‌وه ده‌به‌ستن، ناکرێت له‌ساڵێکدا کۆنفرانس بۆ هه‌موو کێشه‌کان ببه‌ستین، به‌ڵکو ده‌بێت هه‌ر جاره‌و کۆنفرانس بۆ یه‌ک کێشه‌ى په‌روه‌رده‌یی ببه‌ستین. هاوڵاتى: ئه‌و گۆڕانکارییه پهروهردهییانهى که له‌چه‌ند مانگى رابردوودا ئه‌نجامدران، تاچه‌ند پێویست و زه‌روریی بون؟ مامۆستا عومه‌ر محه‌مه‌د: وه‌زیرى نوێى په‌روه‌رده کارنامه‌ى خۆی هه‌یه‌و له‌کارنامه‌که‌یدا کۆمه‌ڵێک گۆڕانکارى ئه‌نجامدا، ئێمه له‌نزیکه‌وه چه‌ند جارێک قسه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیر کردووه له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کان، گۆڕانکارییه‌کانیش له‌به‌رژه‌وه‌ندى سیستمى په‌روه‌رده‌دان. گۆڕانکارییه‌کانیش به‌ته‌نیا بڕیارى وه‌زیر نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دیراسه‌ى کردووه‌و پاشان بڕیارى گۆڕانکاریی دراوه. هاوڵاتى: ده‌توانین بڵێین گۆڕانکارییه‌کان ده‌ره‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌و دیراسهکردنن؟ مامۆستا عومه‌ر محه‌مه‌د، گۆڕانکارییه‌کان دیراسهکهیهکى زۆر چڕ‌وپڕ نه‌کراوه، به‌ڵام دیراسه‌کراوه، گۆڕانکارییه‌کان بڕیارى تاکه‌که‌س نییه، به‌ڵکو ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کانى دیوان و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پارێزگاکانه. هاوڵاتى: گرنگیدان به‌په‌روه‌رده تاچه‌ند گرنگه؟ مامۆستا عومه‌ر محه‌مه‌د: ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم گرنگى به‌که‌رتى په‌روه‌رده نه‌دات، ئه‌م وڵاته چاک نابێت، ئه‌و وڵاتانه‌ى که‌پێشکه‌وتوون، له‌ڕێى گرنگیدان به‌که‌رتى په‌روه‌رده‌وه بووه، په‌روه‌رده کارگه‌یه‌که مرۆڤ دروستده‌کات، ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم میزانییەیەکى باش بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ناتوانێت ژێرخانى په‌روه‌رده ببوژێنێته‌وه، بایه‌خدان به‌په‌روه‌رده نیشانه‌ى سه‌رکه‌وتنى حکومه‌ته. هاوڵاتى: وه‌کو به‌رپرسێکى په‌روه‌رده‌یی، حکومه‌تى هه‌رێم له‌ڕابردوودا تاچه‌ند گرنگى به‌په‌روه‌رده داوه؟ عومه‌ر محه‌مه‌د: هه‌ندێک گۆڕانکارى کراوه، به‌ڵام نه‌توانراوه گۆڕانکارى بکرێت، توانرا ئه‌و کتێبانه‌ى که په‌یوه‌ندى به‌به‌عسه‌وه هه‌بوو بیگۆڕین، توانیمان کارى هاوڵاتیان رایی بکه‌ین و دواى ئه‌وه توانیمان له‌کابینه‌ى پێنجه‌مه‌وه گۆڕانکارى بکه‌ین، ته‌واوى سیستمه‌که‌ى گۆڕى و له‌ساڵى 2015وه دوباره به‌هۆى قه‌یرانى داراییەوه نه‌یده‌توانى موچه‌ش بدات، جا چۆن ده‌توانێت شت بکرێت و گۆڕانکارى بکرێت، په‌روه‌رده بێ کێشه‌و گیروگرفت نییه، به‌ڵام ئه‌م کابینه‌یه زۆر پێى گه‌شبینین و له‌کۆبونه‌وه‌کاندا به‌باشى گرفته‌کان تاوتوێ کراوه‌و ته‌مه‌ناى هه‌وڵى زیاتر ده‌که‌ین. هاوڵاتى: هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ بهڕێوهبهراییهتیهکان چۆنه؟ عومه‌ر محه‌مه‌د: به‌به‌رده‌وامى باسى ده‌که‌م له کابینه‌کانى تریشدا هه‌بوه، که‌توانیویانه دڵى په‌روه‌رده‌کان رازیی بکه‌ن، هه‌ماهه‌نگى و هاوکارى هه‌بوه. هاوڵاتى: کێشه‌ى که‌مى بینا که‌ى چاره‌سه‌رده‌کرێت؟ عومه‌ر محه‌مه‌د: کێشه‌ى بینا، یه‌کێکه له‌کێشه سه‌ره‌کییه‌کان و له‌ڕووى بیناوه وه‌زعمان زۆر خراپه، پێویسته سود له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان وه‌ربگرین و داوایان لێبکه‌ین بیناى قوتابخانه دروستبکه‌ن. بۆ نمونه له‌م رۆژانه‌دا قوتابخانه‌مان هه‌بووه ئه‌وه‌نده خوێندکارى پۆلی یه‌که‌مى هه‌یه له‌پۆله‌کاندا جێگه‌یان نه‌بووه‌ته‌وه، خۆم داوام له‌چه‌ند شوێنێک کردووه «کابینه«مان بۆ دروستبکه‌ن. هاوڵاتى: تا چه‌ند کێشه‌ى میلاکتان هه‌یه؟ عومه‌ر محه‌مه‌د: یه‌کێک له‌کێشه جه‌وهه‌ریه‌کان له‌دواى بیناو پرۆگرامه‌کان، کێشه‌ى میلاکه، له‌ڕوى میلاکه‌وه وه‌زعمان خراپه، ئێمه ته‌نیا بۆ پار، بۆ هه‌موو شاره‌کان کێشه‌مان هه‌یه‌و به‌تایبه‌ت له‌قه‌زا زۆر دوره‌کان کێشه‌ى زۆرمان هه‌یه‌و خوێندنگه هه‌یه له‌لادێکاندا داخراوه، که‌پێویسته ساڵانه بۆى بچێت، بۆیه له‌و کاتانه‌دا له‌زۆر شوێن وانه‌بێژمان دامه‌زراندوه، که‌مى میلاکمان زۆره، بۆ پار5450 وانه‌بێژمان دامه‌زراندووه، واته پێنج هه‌زار مامۆستامان پێویست بوه، که دوو هه‌زار مامۆستامان بۆ دامه‌زرێنن، بچن بۆ شوێنه دوره‌کان کێشه‌مان نامێنێت، 1736خوێندنگه‌مان هه‌یه، له 90% یان دوو ده‌وامه‌و سێ ده‌وامیشمان هه‌یه، به‌ڵام که‌من و ته‌نیا له دێهاته‌کاندا یه‌ک ده‌واممان هه‌یه، واته 750بینامان پێویسته، که نه‌ک ئه‌م کابینه‌یه، به‌ڵکو پێنج کابینه‌ى تریش ناتوانێت چاره‌سه‌رى که‌مى بینا بکات، ده‌کرێت کۆنفرانسى بۆبکه‌ین و له‌ڕێگەی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و مزگه‌وت و مینبه‌ره‌کانه‌وه، بتوانین چاره‌سه‌رى ئه‌وانه بکه‌ین. هاوڵاتى: بۆچى شێوازى هه‌ڵسه‌نگاندنى مامۆستایان و ده‌سته‌ى گارگێڕی قوتابخانه‌کان گۆڕانکارى به‌سه‌رداهاتووه؟ عومه‌ر محه‌مه‌د: هه‌ر کاتێک بیرمان له‌گۆڕانکارى نه‌کردووه ئه‌وکات کۆتاییمان پێ هاتووه، بۆیه پێویسته گۆڕانکارى بکه‌ین، له‌هه‌موو سیستمه‌کان، ئێمه ناکرێت هه‌ر به‌و سیستمه بڕۆین و سیستمى (بریج کاوسڵ) چه‌ند ساڵێکه کارى له‌سه‌رده‌که‌ین و کادرمان راهێناوه، لیژنه‌یه‌کى باڵامان هه‌یه‌و کادرى باشمان دروستکردووه، پێشه‌وامان دروستکردوه، ساڵى پار له‌سنورى هه‌ر بهرێوەبهرایهتیهکدا که‌سێک به‌به‌رنامه کرا بۆ تاقیکردنه‌وه، ئێمه له‌په‌روه‌رده‌ى رۆژهه‌ڵات کردمانه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و سیستمه‌که‌ش سه‌رکه‌وتوو بوو، بۆیه ئه‌مساڵ وه‌زاره‌ت بڕیاریدا سیستمه‌که سه‌رتاسه‌ری بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌س به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان و سه‌رپه‌رشتیاره‌کان راهێنانیان پێکراوه. له‌مساڵه‌وه شێوازى هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌گۆڕێت و ئه‌وه‌ش ههنگاوێکی باشە. هاوڵاتى: سیستمى داتابه‌یس «E – parwarda» که بڕیاره ئه‌مساڵ له‌چوار هه‌زار قوتابخانه‌و خوێندنگه جێبه‌جێ بکرێت، چ سودێکى بۆ په‌روه‌رده هه‌یه؟ عومه‌ر محه‌مه‌د: هه‌رچی ورده‌کارییه‌کى مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رو کارگوزارو قوتابخانه هه‌یه تۆمارده‌کرێت و ده‌به‌سترێته‌وه به‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کانه‌وه، رێگاچاره بۆ ئه‌و کێشه‌و گرفتانه‌ى هاته به‌رده‌م سیستمه‌که دۆزراوه‌ته‌وه‌و هه‌وڵده‌درێت چاره‌سه‌ربکرێت. هاوڵاتى: به‌پێى بڕیارێکى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، ده‌بوو ئێستا به‌ڕێزت وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده کارت بکردایه، ئه‌و بڕیاره بۆچى جێبه‌جێ نه‌کرا؟ عومه‌ر محه‌مه‌د: له 30/6 ه‌وه بڕیاره‌که ده‌رچووه‌و تائێستا کارایه‌و هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، من به‌وه‌کاله‌ت به به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى دانراوم، به‌ڵام که‌وتووه‌ته‌وه سه‌ر گفتوگۆى نێوان یه‌کێتى و گۆڕان، له‌سه‌ره‌تاوه من یه‌ک رۆژ وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى واژۆم له‌سه‌ر نووسراوه‌کان ده‌کر، به‌ڵام وه‌زاره‌ت پێیانڕاگه‌یاندم پهلهنهکهم و جارێک بوه‌ستم. بۆیه تائێستاش من وه‌کو جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى کارده‌که‌م.
هاوڵاتى، ماردین نورەدین دواى کۆتایی هاتنى قه‌یرانى دارایی، هه‌رێمى کوردستان ده‌یه‌وێت قه‌یرانێک تێپه‌ڕێنێت که به‌هۆى کاریگه‌رى قه‌یرانه‌که‌وه تائێستاش به‌رده‌وامه، ئه‌ویش نه‌بوونى پڕۆژه‌ى بودجه‌ى ساڵانه‌یه تا په‌رله‌مان بتوانێت چاودێرى خه‌رجییه‌کانى حکومه‌ت بکات. له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی له‌ساڵى 2014، تائێستا حکومه‌تى هه‌رێم هیچ پڕۆژه بودجه‌یه‌کى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌کردووه، تا په‌رله‌مان بتوانێت چاودێرى کاره‌کانى خه‌رجکردنى بودجه‌که بکات. له‌ئێستادا کهقهیرانهکه کۆتایی هاتووه و حکومه‌ت پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ڵگرتووه و پڕۆژه وه‌ستاوه‌کانیش بهگهڕخراونهتهوهو له‌لایه‌ن به‌غداوه بڕێک پاره بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌نێردرێت و خۆشى نه‌وت ده‌فرۆشێت، هه‌رێم تاڕاده‌یه‌ک جێگیرى بۆ داهاته‌که‌ى گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت پڕۆژه‌ى بودجه ئاماده بکات. وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى کوردستان له‌ئێستادا ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌ى بودجه‌ى ساڵى داهاتووى کردووه به‌یه‌کێک له‌ئه‌رکه له‌پێشینه‌کانى، به‌ڵام دیار نییه هه‌وڵه‌کان به‌کوێ ده‌گات، به‌تایبه‌ت که‌پێش کۆتایی هاتنى ئه‌مساڵ پێویسته حکومه‌ت پڕۆژه‌که ره‌وانه بکات. ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایى به هاوڵاتى وت «پڕۆسه‌ى کارکردن له‌سه‌ر ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 به‌رده‌وامه له‌وه‌زاره‌تى دارایی». دابان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆڕان به هاوڵاتى وت «بودجه یه‌کێکه لهپایهکانى په‌رله‌مان له‌ماوه‌ى رابردوو بەهۆى شه‌ڕى داعش یان هه‌ر هۆکارێک که‌بودجه نه‌هاتووه ئه‌وه یه‌کێک لهپایهکانى په‌رله‌مان کێشه‌ى تێکه‌وتووه«. وتیشى «به‌ڵام ئێستا که‌ئه‌مانه نه‌ماوه‌و به‌غدا ساڵى پێشووتر بودجه‌ى له‌په‌رله‌مانه‌وه ته‌سدیق کردوه، ئێستا حکومه‌تى تازه‌و کابینه‌یه‌کى تازه‌و په‌رله‌مانێکى تازه‌یه پێویسته بودجه بێته ناو په‌رله‌مان». به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، له‌کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌ت باس له‌وه‌کراوه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌کارى ئه‌کات بۆ ئه‌وه‌ى بودجه ساڵی2020 بباته په‌رله‌مان. باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌گه‌ر پاساوێکى مه‌عقول نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ى بودجه نه‌نێردرێته په‌رله‌مان له‌کاتى خۆیدا هه‌ڵوێستیان ده‌بێت». له‌دوو ساڵى رابردوودا حکومه‌تى هه‌رێم له‌جیاتى پڕۆژه‌ى بودجه، به‌یانى دارایی له‌باره‌ى چۆنیه‌تى خه‌رجکردنى پاره‌وه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان کرد، که وه‌کو پڕۆژه‌ى بودجه ورده‌کاریی زۆرى تێدا نه‌بوو تا په‌رله‌مان به‌دواداچوونى بۆ بکات، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى داهاته‌کان خهرجکرابوون پاشان به‌یانه‌کان ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان کرابوون. عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى کوردستان (یه‌کێتى) به هاوڵاتى وت «حکومه‌ت له‌و کارنامه‌یه‌ى پێشکه‌شى کردووه ئاماده‌کردنى پڕۆژه بودجه‌ى 2020 یه ئه‌گه‌ر حکومه‌ت بینێرێت راسته‌وخۆ جێبه‌جێ ده‌کرێت». به‌پێی یاسا، ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم مانگى داهاتوو پڕۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندکردنى، به‌ڵام تائێستا دیار نییه له‌م ماوه‌یه‌دا پڕۆژه‌ى بودجه ئاماده ده‌کرێت یان نا. هیوا میرزا سابیر په‌رله‌مانتارى خانه‌نشین (یه‌کگرتوو) که‌یه‌که‌م په‌رله‌مانتار بوو له‌سه‌ر ناڕه‌زایی لهپڕۆژهى بودجه کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى به‌جێهێشت، به هاوڵاتى وت «هه‌ر وڵاتێک دامه‌زراوه‌ى تێدا نه‌بێت و دامه‌زراوه‌کانى پابه‌ند نه‌بن به‌یاساوه‌و ئه‌و وڵاته سه‌قامگیرى تیا نه‌بێت، گه‌نده‌ڵى روو ده‌کاته ئه‌و وڵاته«. وتیشى «یه‌کێک له مافه‌کانى هاوڵاتى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه‌وه رێکخستنى بابه‌تى گوزه‌ران و بژێوی و موچه‌و بوارى ئابورى وڵاته‌که‌یه، بێگومان ئه‌مه‌ش ده‌سته‌به‌ر نابێت تا ئه‌وکاته‌ى پێویسته بودجه نه‌چێته په‌رله‌مان و به‌وردى تاوتوێى بکات». هیوا میرزا که‌ئه‌ندامى ده‌سته‌ى باڵاى یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانه، جه‌ختده‌کاته‌وه هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ى کهبودجهى بۆ ته‌رخان ده‌کرێت به‌وردى دیراسه‌و تاوتوێ ده‌کرێت، پێویسته هاوڵاتى به‌وپه‌ڕى راشکاوى و رونی ئاگاى له‌بودجه‌ى وڵاته‌که‌ى بێت. «ئه‌رکى په‌رله‌مانتاران و فراکسیۆنه‌کانه فشار بخه‌نه‌سه‌ر حکومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌که بنێرێته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى له‌په‌رله‌مان بهڕێڕهوى یاسایى خۆیدا بڕوات و دراسه بکرێت، دواى ئه‌وه بڕیارى له‌باره‌وه بدرێت». به‌وته‌ى هیوا میرزا، نه‌ناردنى بودجه بۆ په‌رله‌مان «تیرۆرکردنى په‌رله‌مانه«، له‌حه‌قیقه‌تدا نه‌ناردنى بودجه بۆ په‌رله‌مان «سوکایه‌تیه‌که« به په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران و مافه‌کانى هاوڵاتی، ئه‌گه‌ر بودجه بۆ په‌رله‌مان نه‌نێردرێت و به‌وردى تاوتوێ نه‌کرێت گه‌نده‌ڵی سه‌رهه‌ڵده‌دات. لهپڕۆژهى بودجه‌ى هه‌ر وڵاتێک‌دا خه‌رجى و داهات و دابه‌شکردنى به‌سه‌ر سێکته‌ره‌کاندا دابه‌شده‌کرێت، ئه‌وه‌ش ئه‌رکى چاودێرى په‌رله‌مان و داموده‌زگاکانى دیکه بۆ چاودێریکردن ئاسان ده‌کات. حوسام به‌رزنجى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رێکخراوى گه‌شه‌پێدانى ئابورى کوردستان بۆ هاوڵاتی وتى «بودجه ئه‌گه‌ر رێکنه‌خرێت واته خه‌رجى و داهاتى ئه‌و وڵاته دیار نابێت، نازانرێت ئه‌و وڵاته‌و فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌ت به‌ره‌و کوێ ئه‌ڕوات و هه‌موو پڕۆژه‌کان راده‌وه‌ستێت که‌کاتێک بودجه نه‌بێت». وتیشى «له‌به‌رئه‌وه‌ى پلان له‌سه‌ر بودجه جێبه‌جێ ده‌کرێت به‌زۆری، کاتێک بودجه رێکنه‌خرێت موچه له‌کاتى خۆى نادرێت و داهاته‌کان دیار نییه‌و نازانرێت ژیانى خه‌ڵک چۆن رێکبخرێت، ته‌واوى چالاکیه‌کانى ناو بازاڕ‌و فه‌رمانگه‌کان به‌زۆرى ده‌شێوێت». حوسام به‌رزنجى به‌پێویستى ده‌زانێت، په‌رله‌مانتاران هه‌وڵبده‌ن فشار له‌سه‌ر حکومه‌ت دروستبکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى بودجه بنێرێته په‌رله‌مان « ڕێکنەخستنى بودجه ده‌توانرێت وه‌ک تاوان سه‌یر بکرێت که به‌رامبه‌ر وڵات ئه‌نجامده‌درێت له‌به‌رئه‌وه‌ى کاتێک داهات و خه‌رجی دیارنه‌بوو ناشه‌فافیه‌ت دروستده‌بێت».د
سازدانی: سامان مەجید (2-٢) جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە (KCK) لەبەشی دووەم و کۆتایی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ هاوڵاتی باسی چەند تەوەرێکی تر دەکات کە دیارترینیان باسکردنە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەمەریکا کە ئەمە یەکەم جارە بە ئاشکرا باسی ناردنی نامەیەک دەکات بۆ ئەمەریکاو هەروەها دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ ئەو وڵاتەدا داناخات. ئەم وتانەی جەمیل بایک لەکاتێکدایە کە ئەمەریکا بڕی 12 ملیۆن دۆلار بەخششی تەرخانکردوە بۆ دۆزینەوەی شوێنی سێ بەرپرسی باڵای کەجەکە کە یەکێکیان جەمیل بایکە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە شەشی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا، واتە کەمتر لە سالێک بەر لە ئێستا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند بڕیاریانداوە بە پێدانی بەخشش بەو کەسانەی کە زانیاری لەبارەی شوێنی سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە دەدەن بۆ ئەوەی بکرێنە ئامانج. بەپێی لیستەکەی ئەمریکا، بڕی بەخششەکان بەمشێوەیەیە «موراد قەرەیڵان پێنج ملیۆن دۆلار، جەمیل بایک چوار ملیۆن دۆلار، دوران کاڵکان سێ ملیۆن دۆلار». بەڵام جەمیل بایک لە رێگەی هاوڵاتی یەوە پەیام بۆ ئەمریکا دەنێرێت، کە ئەویش ئەوەیە دەرگایان کراوەیە بە روویاندا بە رێگەی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ. جەمیل بایک لەم بەشەی چاوپێکەوتنەکەیدا باس لە چەند تەوەرێکی تر دەکات تایبەت بە ناوچەی پارێزراو لە رۆژاڤای کوردستان کە تورکیا دەیەوێت بە خواستی خۆی دروستی بکات. هەروەها باس لە مەترسیەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش دەکات کە ئەو پێی وایە هان دەدرێن و دنە دەدرێن له‌لایه‌ن هێزی تره‌وه. هەروەها بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی دەخاتە سەر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بەرامبەر بە کورد بەو پێیەی کورد (10) هه‌زار شه‌هیدی لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا هەیە. جەمیل بایک پێیوایە کە هەبوونی پەکەکە رۆڵ و کاریگەری هەبووە لەسەر دروستبوونی پەیوەندیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و تورکیا، چونکە ئەو پێیوایە کە تورکیا ئەم پەیوەندیە بۆ لاوازکردنی پەکەکە بەکاردێنێت. هەروەها دەڵێت «ئەمریکاو هێزه‌كانی تریش به‌و ئامانجه‌ی باشوری كوردستانیش نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری (PKK)ه‌وه هه‌موو جۆره هاوكاری و پشتیوانییه‌كی سیاسی، سه‌ربازی و دیبلۆماسیان به‌پارته سیاسییه‌كانی باشوری كوردستانداوه«. پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە باڵێکی سەربازی و چەکداری هەیە بە ناوی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) و بەردەوام لە رووبەڕووبونەوەی سەربازیدان لەگەڵ سوپای تورکیادا. سەبارەت بە ئەگەری دانانی چەک لە لایەن پەکەکەوە، جەمیل بایک وتی « پێویسته هه‌بوونی كورد له‌ده‌ستووردا گه‌ره‌نتی بكرێت. پێویسته چاره‌سه‌رییه‌كی ده‌ستووری بدۆزرێته‌وه. ئه‌وكاته پێویست به رێكخراو‌و بەرخودانی چه‌كداری كورد نامێنێت». سەبارەت بە رووداوی کوشتنی کاربەدەستێکی تورکیا لە هەولێر لە مانگی تەمموزی رابردوودا وتی «په‌یوه‌ندیمان به‌و روداوه‌ی هه‌ولێره‌وه نییه«. وتیشی «زۆر باش ده‌زانین كه كۆنسوڵخانه‌ی تورك له‌هه‌ولێر كراوه به‌باره‌گای (میت). خودی ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كانی (میت) دانیان به‌م راستییه‌دا ناوه. دوای رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر ئاشكرابوو كهكهسه كوژراوه‌كه كارمه‌ندێكی كۆنسوڵخانه‌كه نییه، به‌ڵكو سیخوڕێكه له‌سه‌ر ئێران كاری ده‌كرد. ده‌شزانرێت كه به‌شێك له‌كاروباره‌كانی (میت) له‌سه‌ر ئێران لەباشوری كوردستان به‌ڕێوه ده‌برێت». پێویسته هه‌بوونی كورد له‌ده‌ستووردا گه‌ره‌نتی بكرێت ئه‌وكاته پێویست به بەرخودانی چه‌كداری نامێنێت هاوڵاتی: رێكه‌وتنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو توركیا له‌سه‌ر دروستكردنی هه‌رێمی پارێزراو له‌ڕۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه؟ جه‌میل بایك: له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئه‌و رێكهوتنهمان بیست و خوێنده‌وه، پاشان هه‌ندێك زانیاریمان وه‌رگرت. به‌ئاشكرا ده‌توانین بڵێین ئەوهندهی كه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه بیستمان و چوارچێوه‌كه‌ی ده‌بیندرێت، به‌ڕێكه‌وتنێكی دانانێین كه به‌رژه‌وه‌ندی كوردی به‌بنه‌ما وه‌رگرتبێت، به‌ڵكو رێكه‌وتنێكه كه هه‌ستیارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی به‌هه‌ند وه‌رگرتووه. بێگومان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆژئاوا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا نایه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌وێته شه‌ڕو پێكدادانه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ روونه‌دات هه‌ڵوێستێكی میانڕەوانە ده‌نوێنێت. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وان و له‌گه‌ڵ توركیاش په‌یوه‌ندی هه‌یه. بە ئامانجی روونەدانی شەڕ هه‌ڵوێستێک نیشاندەدەن. ئه‌مه‌یان بۆ چه‌ند جارێك بۆ رای گشتی راگه‌یاند. ده‌شێت هه‌موو ئه‌وانه‌ش راست نه‌بن كه له راگه‌یاندنه‌كاندا ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون كه‌م و كورت بن، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌داین رێكه‌وتنێكه بێ ئه‌ندازه داوا‌و سهپاندنهكانی ده‌وڵه‌تی توركی به‌هه‌ند وه‌رگرتووه. دوابه‌دوای ئه‌م رێكه‌وتنه‌ش ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ستی به‌سه‌پاندنی شتی تر كرد. وادیاره ده‌وڵه‌تی تورك به‌م رێكه‌وتنه له‌باكوری سوریا مافی ئاخاوتن به‌خۆی ده‌دات، ده‌یه‌وێت بیسه‌پێنێت كه دۆخی ئه‌وێ په‌یوه‌ندیداری ده‌كات و پاشانیش به‌داواكاری دیكه‌وه بێكاریگهركردن و پاكتاوكردنی سیسته‌می دیموكراتییانه‌ی بونیادگرتووی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌كاته ئامانج. خودی ئەردۆغان نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دوای رێكه‌وتنه‌كه گوتی «ئه‌وه ههنگاوێكهو به‌پشتبه‌ستن به‌م هه‌نگاوه له‌ئاینده‌دا هه‌نگاوی تر ده‌هاوێین». ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌هه‌نگاوی داگیركردنی باكوری سوریا‌و بێكاریگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی باكوری سوریا لێكدایه‌وه. ئه‌گه‌رنا مه‌سه‌له پاراستنی سنوورێك، بوونی كێشه‌یه‌ك به‌ئاراسته‌ی توركیا یان باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا‌و هاتنه كایه‌ی كێشه‌یه‌ك نییه له‌و سنوورانه‌دا، هه‌وڵێكیش نییه كه مه‌یلی ئارامی سنووری له‌ناخی خۆیدا هه‌ڵگرتبێت. به‌پێچه‌وانه‌وه ئاشتهواو ئارامترین شوێنی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی داگیركرد، وه‌ك چۆن له‌عه‌فرین ئه‌مه‌ی كرد، ده‌یه‌وێت ئه‌و شوێنانه‌ی تریش داگیربكات و چه‌ته‌كانی خۆی له‌وێ قه‌ڵه‌مڕه‌و بكات. ده‌شێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆژئاوا به‌ئامانجی فه‌راهه‌مكردنی پاراستنی سنوور له‌ناو گه‌ڕان به‌دوای رێککەوتنێكدا بێت، یان خواستبێتیان لهپێگهیهكدا كه‌هێشتا شه‌ڕ به‌رده‌وامه رێكه‌وتنێك بكه‌ن تا سنووره‌كان بۆ هیچ لایه‌ك نه‌بنه مایه‌ی كێشه. چونكه له‌دۆخی شه‌ڕدا ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌هه‌موو شوێنێك كێشه‌ی جیاجیا بێنه ئاراوه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك ئامانجی پاراستنی ئاسایشی سنوور نییه، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا كه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌سه‌ر نییه. ئامانجی ئه‌وه‌یه كورد له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریادا هیچ مافێكی دیموكراتییانه به‌ده‌ست نه‌هێنن، سه‌رتاسه‌ری سوریا دیموكراتیزه نه‌بێت. كه‌هه‌رچه‌نده له‌باكوری سوریا عه‌ره‌ب، سوریانی، كورد، شیشان، توركمه‌ن، ئهرمەن و هه‌موو گه‌لانی تری ناوچه‌كه له‌ناو سیسته‌مێكی ئازاد‌و دیموكراتییانه‌دا درێژه به‌ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن، شوێنێكه له‌چاو سه‌رتاسه‌ری سوریا ئارامترین و دیموكراتیترینه. له‌نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نییه، رۆژئاواش هه‌ڕه‌شه‌ی له‌هیچ كه‌سێك نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك سیسته‌می ئازادی و دیموكراتی بونیادگرتوو هه‌روه‌ها دیموكراتیزه‌بوونی سه‌رتاسه‌ری سوریا بۆخۆی به‌هه‌ڕه‌شه ده‌زانێت، هه‌ربۆیه له‌دژی دیموكراتیزه‌بوونی سوریایه، چونكه خۆی سیسته‌مێكی فاشیست و دژه دیموكراتییانه‌ی هه‌یه‌و له‌دژی هه‌موو جۆره ده‌ستكه‌وتێكی كوردانه. ده‌یه‌وێت كوردان دووچاری قڕكردن بكات. ئاشكرایه كهدهوڵهتی تورك كێشه‌یه‌كی نییه كه‌ناوی پاراستنی سنووره‌كانی بێت، ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی به‌هه‌نگاوێك داناوه‌و بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بسه‌پێنێت و ره‌وایه‌تی بدات به‌وه‌ی كه له‌سوریا مافی قسه‌ی هه‌یه. ئێستاش وابیرده‌كاته‌وه كه ئه‌م رێكه‌وتنه ره‌وایه‌تی پێداوه‌و داواكاری نوێ ده‌سه‌پێنێت و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندی نه‌كه‌ن ئه‌وا رۆژئاوا‌و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا داگیردهكهم و هه‌ڕه‌شه ده‌كات. له‌م روانگه‌یه‌وه ئێمه ئه‌و رێكه‌وتنه به رێكه‌وتنێكی راست نازانین. كوژراوهكەی تورکیا لەهەولێر سیخوڕێك بوو له‌سه‌ر ئێران كاری ده‌كرد، ئێمە په‌یوه‌ندیمان بهڕووداوهکەوە نییه وای بۆده‌چین كه ئه‌م رێكه‌وتنه چاره‌سه‌رییه‌ك نییه، به‌ڵكو رێكه‌وتنی خه‌ڵه‌تاندن و ئاوه‌ڵاكردنی ده‌روازه‌ی هه‌وڵی داگیركه‌رییه. ئەمریکاش توركیا به ئه‌ندامێكی (ناتۆ) له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، كاریگه‌ربوونی توركیا له‌و ناوچانه‌دا به كاریگه‌ربوونی (ناتۆ) واتا خۆی ده‌زانێت، بۆیه هه‌ڵوێستێكه كه ژیانی ئازادی و دیموكراتییانه‌ی گه‌لی كورد، عه‌ره‌ب، سوریانی و سه‌رجه‌م گه‌لانی تری ناوچه‌كه و دیموكراتیزه‌بوونی سوریای به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو هه‌وڵی دوژمنكارانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ قڕكردنی گه‌لی كورد‌و دوژمنایه‌تیكردنی دیموكراسی و هه‌ستیارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی له‌م بابه‌ته‌دا به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت. هێشتا دانیشتنه‌كانیان به‌رده‌وامه به‌ڵام توركیا رۆژانه هه‌ڕه‌شه ده‌كات. كه‌واته توركیا هیچ هه‌ڵوێستێكی نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك ئه‌م راستییه بزانێت، به‌تایبه‌تیش كورد، عه‌ره‌ب، سوریانی و هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه. هه‌ر بۆیه پێویستە كورد‌و دۆسته‌كانی له‌و ناوچه‌یه‌داو هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م هێزه دیموكراتیخوازه‌كانی جیهان ئاماده‌بن بۆ تێكۆشان له‌دژی داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك. پێویسته به‌پشتیوانیكردنی ئه‌و تێكۆشانهو یه‌كانگیربوون له‌گه‌ڵیدا هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك وه‌لانێن. ئێستا ئه‌مه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو هێزێكی دیموكراتیخوازو ئازادیخواز، هه‌موو دۆستانی كورد و هه‌موو لایه‌كه. كوردان له‌دژی داعش شه‌ڕیان كرد‌و (10) ده هه‌زار شه‌هیدی هه‌یه. پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌م شه‌ڕه‌یان به‌ڕێوه‌برد، كه‌وابوو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و سیاسی‌یان هه‌یه. ده‌وڵه‌تی تورك له‌گه‌ڵ داعش رێكه‌وتووه، كوردیش داعشی تێك‌شكاند، كه‌چی هه‌ستیاری و نیگه‌رانییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك وه‌به‌رچاو ده‌گیرێت كه له‌گه‌ڵ داعش و هه‌موو جۆره چه‌ته‌یه‌كی تر هاوكارو هاوپشكی كردووه، به‌ڵام خواستی ئازادی و دیموكراتیانه‌ی گه‌لی كورد به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت كه له‌دژی داعش تێكۆشاوهو زیاتر له (10) ده هه‌زار شه‌هیدی هەیە و قورسترین باجی داوه! هه‌رگیز مایه‌ی په‌سه‌ندكردن نابێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست له‌پاڵ بەرخودانی كورد له‌دژی ده‌وڵه‌تی تورك نیشان نه‌درێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته گه‌وره‌ترین بێ ئه‌خلاقی سیاسی، بێ ویژدانی و دووڕووێتی له‌سه‌راپای مێژووی جیهاندا. كورد نه‌ك ته‌نیا له‌سوریا به‌ڵكو له عێراقیش له‌دژی داعش تێكۆشا. لهشەنگال ئێزدییه‌كان دووچاری قڕكردن ده‌هاتن، ئه‌گه‌ر ئێزدییه‌كان لهشەنگال دووچاری قڕكردن بهاتنایه تاوانه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی كێ ده‌بوو؟ له‌ئه‌ستۆی عێراق، (PDK)و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بوو. هه‌ر كه‌سێك رێگری له‌و قڕكردنه نه‌كردایه له‌به‌رده‌م مێژوودا تاوانبار ده‌بوو. گه‌ریلاكانی كورد‌و پاشانیش له‌ڕۆژئاواوه شەڕڤانانی (YPG - YPJ) هاتن و رێگریان لەم قڕكردنه کرد. به‌م شێوه‌یه‌ش بوون به رێگر له‌به‌رده‌م تاوانباربوونی هه‌موو ئه‌وانه‌شی كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قڕكردنهدا بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست بوون. ئه‌گه‌ر كورد داعشی رانهوهستاندایه هیچ كه‌سێك پێی رانه‌ده‌وه‌ستا، سوریا‌و عێراقیشیان داگیر دەکرد، ته‌نانه‌ت توركیاش ده‌بووه وڵاتێك كه داعش تیایدا قه‌ڵه‌مڕه‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌هاوكاری داعشیشیان ده‌كرد. له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا هیچ كه‌سێك نه‌یده‌توانی رێگری له‌داعش بكات، كه‌دواتریش نه‌ده‌توانرا كهمهندگیر بكرێت. هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه‌داعش له‌كۆبانێ كهمهندگیر كرا. ئه‌گه‌ر كۆبانێیان بگرتایه ئه‌وا كه‌س داعشی پێ رانه‌ده‌گیرا. لێره‌وه ئێمه رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئەمریکاو توركیا له‌سه‌ر بابه‌تی پاراستنی سنوور له‌ڕۆژئاوا و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا به رێكه‌وتنێك دانانێین كه‌ئاشتی و ئارامی بهێنێت. به‌پێچه‌وانه‌وه رێكه‌وتنێكه كه‌هه‌نگاو به‌هه‌نگاو رێگه له‌به‌رده‌م داگیركردنی باكوری سوریا‌و له‌ناوبردن و پاكتاوكردنی سیسته‌می دیموكراتیانه‌ی ئه‌وێ ده‌كاته‌وه. ده‌بێت به رێكه‌وتنێكی دابنێین كه‌ملكه‌چی بۆ داسه‌پاندن و هه‌وڵه‌كانی داگیركاری ده‌وڵه‌تی تورك كراوه كه‌هاوكارو هاوپشكی له‌گه‌ڵ داعشی دوژمنی دیموكراتی و ئازادی كردووه. بێگومان له‌لای خۆمانه‌وه چاودێری ده‌كه‌ین، هێزه دیموكراتییه‌كان و گه‌لانیش چاودێری ده‌كه‌ن. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ڵێت داگیری ده‌كه‌م، گومانی تێدا نییه كه‌ده‌بێت هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه، ئێمه‌و هه‌مووان پێكه‌وه له‌به‌رامبه‌ر به‌و داگیركارییه هه‌ڵوێست نیشانبده‌ین و بەرخودانی بكه‌ین. پێویسته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بخرێته ناو زه‌لكاوێكه‌وه و نوقم بكرێت كه نه‌ك ته‌نیا به‌سه‌ر گه‌لی كورده‌وه، به‌ڵكو به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه به‌ڵایه‌كی بێ وێنه‌یه. ده‌رگای چاوپێكه‌وتنمان بۆ هه‌موو كه‌سێك کراوه‌یه ئاماده‌ین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك ببه‌ستین جا ئه‌مه به‌ریتانیا ده‌بێت، یان چین، روسیا‌و ئەمریکا هاوڵاتی: هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیتان له‌لایه‌ن ئەمریکاوە به‌تاوانی تیرۆر تاوانباركران. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مریكا له‌شه‌ڕی دژی داعشدا هاوكاری (YPG) ده‌كات و چه‌كی پێده‌دات، نزیكبوونی (YPG)و ئەمریکا به‌واتای نزیكبوونه‌وه‌ی ئێوه‌ش دێت؟ -جه‌میل بایك: به‌تیرۆریست تاوانباركردن و بڕیاری (WYE) بۆ ده‌ستگیركردنی لێپرسراوانی (PKK)، (KCK) و (HPG) كه سێ پایه‌ی سه‌ره‌كی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی كوردستانه له‌ڕاستیدا ئه‌نجامی سیاسه‌تێكه، كه ئه‌مه‌ش هاوكاریدان به‌ده‌وڵه‌تی تورك له‌شه‌ڕی دژ به ئێمه‌دا ده‌خاته به‌رچاو. ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌ڤاڵانمان له‌به‌رامبه‌ر بهخهڵاتێك، هه‌نگاوی ره‌وایه‌تیدانه به‌و شه‌ڕه قڕێژه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌دژی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی كوردستان و له‌دژی گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. ده‌وڵه‌تی تورك له‌شه‌ڕی دژی گه‌لی كورد دا له‌ئاستی چۆکداداندا بوو له‌جیهاندا ناوی لهزڕاندا بوو. ئەمریکا به‌ده‌ركردنی فه‌رمانێكی له‌و جۆره هاوكاری دا به‌و شه‌ڕه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یكات. ئه‌م هه‌نگاوه ته‌نیا ئه‌و واتایه‌ی هه‌یه. به‌ڵام له‌ولاشه‌وه وه‌كو ئاماژه‌تان پێكرد له رۆژئاوا‌و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ر هێڵی (رێبه‌ر ئاپۆ) تێكۆشانی ئازادی ده‌كه‌ن. راسته؛ چه‌كیان پێ ده‌دات، به‌ڵام ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا ده‌یدات. ئه‌م هێزانه له‌دژی داعش تێكۆشان و هه‌ر ئه‌مان داعشیان دووچاری شكست كرد. له‌م رووه‌وه نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان (YPG - YPJ)و ئەمریکا به‌واتای نزیكبوونه‌وه‌ی ئێمه‌ش نایه‌ت. نه نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره‌و نه ره‌وشێكی وه‌هاش له‌ئارادایه. رۆژانه له‌لێدوانه‌كانیاندا ده‌ڵێن كه‌هاوكاری تێكۆشانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌دژی به‌ناو تیرۆریزم ده‌كه‌ن. هاوكاریشی ده‌كه‌ن، له‌ڕووی سیاسییه‌وه‌و له‌ڕووی مۆڕاڵه‌وه پشتیوانی ده‌كه‌ن، هه‌مووجۆره تەكنۆلۆژی و چه‌كێكی پێده‌ده‌ن. سه‌رجه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هی ئەمریکان. به‌شێكی گه‌وره‌ی تەكنۆلۆژیای شه‌ڕی ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك هی ئەمریکاو (ناتۆ)یه. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتی AKP پروپاگه‌نده بكه‌ن و بڵێن «هه‌ر خۆمان ئه‌وه‌نده كه‌ره‌سته‌ی شه‌ڕ دروست ده‌كه‌ین...هتد» ئه‌مه هیچ لهگهوههرو راستی بابه‌ته‌كه ناگۆڕێت. سەرەکیترین چه‌ك یاخود پارچه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی شه‌ڕی پێده‌كات، له‌ده‌ره‌وه هاورده‌ی ده‌كات، نه‌ك به‌وانه‌ی كه‌خۆی به‌رهه‌میان هێناون. ده‌ڵێت فڕۆكه‌ی سیخوڕیم دروستكردووه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا كامێرا و كامێرای تێرماڵ و به‌شه هه‌ستیاره‌كانی تری هی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ن. سه‌راپای تەكنیكهكهی خۆی له‌ده‌ره‌وه كڕی. له‌مڕووه‌وه ئه‌و شه‌ڕه‌ی 30-40 ساڵه له‌دژی ئێمه ده‌كرێت، لە لایەنێکیەوە شه‌ڕی (ناتۆ)یه. ده‌وڵه‌تی تورك وه‌ك ئه‌ندامێكی (ناتۆ) هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌كی سیاسی و سه‌ربازی له(ناتۆ) وه‌رده‌گرێت و له‌دژی ئێمه به‌كاری ده‌هێنێت. هێشتا ئەمریکاو ئه‌وروپا (PKK) یان له‌لیستی تیرۆر هێشتۆتەوە. بۆچی (PKK) له‌ئه‌وروپا، له‌ئەمریکا یاخود له شوێنێكی تر چالاكییه‌كی هه‌بووه زیانی به گه‌ل گه‌یاندبێت؟ نه‌خێر، ته‌نیاو ته‌نیا بۆ رازی و مهمنونكردنی ده‌وڵه‌تی تورك و هاوبەشەکانی (ناتۆ) (PKK) له‌و لیستی تیرۆره‌دا دەهێڵنەوە. هه‌موو كه‌سیش ئه‌و راستییه ده‌زانێت. سیاسییانی ئه‌وروپا لهدیدارە تایبەتەکاندا ده‌ڵێن: «ئێوه راست ده‌كه‌ن، (PKK) تیرۆریست نییه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان و حكومه‌ته‌كه‌مان به‌هۆكاری سیاسی هه‌ڵوێستێكی وه‌های وه‌رگرتووه«. راستییه‌كه‌شی وه‌هایه. له‌م رووه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان (YPG)و ئەمریکا بریتی نییه له‌په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه‌و ئەمریکا، په‌یوه‌ندییه‌كی وه‌هاش له‌ئارادا نییه. به‌پێچه‌وانه‌وه ئەمریکا به‌سیاسه‌ته‌كانی پشتیوانی و هاوكاری ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كات له‌پێناو قڕكردن و جینۆسایدی گه‌لی كورد شه‌ڕ ده‌كات. هاوكاریدان به‌ده‌وڵه‌تی تورك له‌لایه‌ن ئەمریکاوه، به‌واتای هاوكاریدانه به‌سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ جینۆسایدكردنی كورد. ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌دژی ئێمه ده‌یكات، له راستیدا هێرش و په‌لاماره بۆسه‌ر باكور، باشور، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا. پێویست ناكات كاهین بین تا بزانین ئه‌گه‌ر تێكۆشانی (PKK) نه‌بوایه ده‌وڵه‌تی تورك له‌هه‌موو شوێنێك چۆن سیاسه‌تێكی شه‌ڕانگێزی و هێرشبه‌رانه‌ی له‌دژی كورد پێڕه‌و ده‌كرد، ته‌نانه‌ت بۆ پاكتاوكردنی ئه‌و هێزانه‌شی كه ئه‌مڕۆكه له‌په‌یوه‌ندیدان چۆن رێ و رێبازێكی تاقیده‌كرده‌وه. له‌م رووه‌وه سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا هاوكاریدانه به‌سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ قڕكردنی كورد. په‌یوه‌ندییه‌كانی له رۆژئاوا و باشوری كوردستان هیچ له‌م راستییه ناگۆڕێت. شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی تورك به ئامانجی قڕكردن و له‌ناوبردنی تێكۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی كورد له‌گه‌وره‌ترین پارچه‌ی كوردستاندا‌و له‌و شوێنه‌دا كه‌گه‌لی كورد زیاترین رێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی پێكدێنێت، هاوكات بۆ قڕكردن و له‌ناوبردنی هه‌موو كوردێكه. ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ڕو په‌لامارانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك به‌مشێوه‌یه لێكنه‌درێته‌وه، ئه‌وا به‌واتای خهفڵهتێكی گه‌وره‌ی مێژوویی دێت. په‌یوه‌ندی ئێستای ده‌وڵه‌تی تورك له‌گه‌ڵ پارتی سه‌ره‌نجامی تێكۆشانی (پەکەکە)یه هاوڵاتی: (YPG) بۆ ئەمریکا متمانه‌دارترین هێزێكه له‌سوریا. په‌یوه‌ندی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له‌گه‌ڵ (YPG) رێگه‌ی كرده‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێوه؟ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ یاخود ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئەمریکا په‌سه‌ند ده‌كه‌ن یاخود ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه؟ -جه‌میل بایك: هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كهئەمریکا له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش له‌ئه‌نجامی تێكۆشانی دژی داعش هاته ئاراوه‌و هێشتاش به‌رده‌وامه. بێگومان چه‌مكی ئایدۆلۆژیانه‌ی شۆڕشگێڕانی رۆژئاوا و چه‌مكی ئایدۆلۆژییانه‌ی ئەمریکا یه‌ك نین، به‌ڵام زۆر هێزی تریش له‌به‌رامبه‌ر به‌داعش هاوپەیمانێتییان سازدا. چۆن له‌شه‌ڕی دژ بههیتلهردا گه‌لێك لایه‌نی دژهفكری یه‌كتر هاوبەشی و هاوپەیمانێتییان كرد، له‌تێكۆشانی دژی داعشیشدا دۆخێكی هاوشێوه هاته ئاراوه. ئێمه‌ش له‌دژی داعش تێكۆشاین؛ لهشەنگال، له‌كه‌ركوك، له مه‌خمور. له‌به‌رده‌م هێرشه‌كانی داعش بۆ داگیركردنی هه‌ولێر راوه‌ستاین. له‌مڕووه‌وه سەرەکیترین هێزێك كه له‌عێراق داعشی راوه‌ستان؛ گه‌ریلاكانی (YJA.STAR - HPG) بوون. ئه‌گه‌ر لهشەنگال رێگه بهقڕكردن نه‌درا، به‌سایه‌ی (YJA.STAR - HPG)ه‌وه بوو. لێره‌وه هه‌موو دنیاش ده‌زانێت كه (PKK) له‌دژی داعش تێكۆشاو شه‌ڕی كرد، هه‌موو دنیاش شاهێدی ئه‌و راستییه‌یه. ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان یه‌كێك بوو له‌و هێزانه‌ی كه به‌چالاكترین و به‌كاریگه‌رترین شێوه له‌دژی داعش تێكۆشا. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان پهیوهندییهكیشمان نه‌بووبێت، له‌شه‌ڕی دژی داعشدا وه‌كو به‌شێكی هاوپه‌یمانانمان لێهات. به‌ڵام هه‌ڵوێست و نزیكبوونمان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئەمریکادا نه‌هێنا. په‌یوه‌ندییه‌كی ناڕاسته‌وخۆشمان نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر‌و به‌تایبه‌تیش نوێنه‌رانی جیاجیای وڵاتانی ئه‌وروپا چاوپێكه‌وتن و په‌یوه‌ندیمان بوو. داوایانكرد تێڕوانینمان سه‌باره‌ت به‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بزانن. مه‌یلی ئاشنابوون به‌تێڕوانین و هه‌ڵوێستمان هاته ئاراوه. له‌ئه‌وروپا كورد هه‌یه‌و ده‌زانرێت كه‌هه‌واداری ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی و (رێبه‌ر ئاپۆ)ن و به‌هه‌ڵوێستی كوردانی ئه‌وێش ده‌زانرێت. ئاشكرایه كه لێره‌وه ئه‌وروپاو دنیاش ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی كوردستان ده‌ناسن. دوای شه‌ڕو تێکۆشانی دژ بەداعش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندیمان بوو. له‌گه‌ڵ روسیا په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئەمریکا راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیمان نه‌بوو. ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه له‌دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ لایه‌نێك تكایان لێكردین كهنامهیهك بۆ ئەمریکا بنوسین و ئێمه‌ش نامه‌یه‌كمان بۆ نووسین. له‌و نامه‌یه‌دا به‌ئاشكراو به‌بێ باكێكی سیاسییانه بیر‌و رامانی خۆمان سه‌باره‌ت به‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین خسته‌ڕوو. جگه له‌مه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ترمان نه‌بووه. له‌لایه‌كی تره‌وه په‌یوه‌ندی و پابه‌ندی هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به(رێبه‌ر ئاپۆ)وه ده‌زانرێت، هه‌موو دنیاش ده‌زانێت كه به‌شێك له‌و كادیرانه‌ی كه‌پێشتر له‌نێو ریزه‌كانی ئێمه‌دا بوون له‌گه‌ڵ هاتنه ئارای گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و سوریا چوونه ئه‌وێ و له‌شۆڕشی رۆژئاوادا جێگه‌یان گرت، كههێشتاش له‌ناو ئه‌و شۆڕشه‌دا ئه‌ركی جیاجیا راده‌په‌ڕێنن. چونكه پێشتر به‌هه‌زاران هه‌ڤاڵمان هه‌بوو خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان بوون، شه‌ڕڤان، فه‌رمانده‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوون. له‌گه‌ڵ هاتنه ئارای دۆخی شۆڕش لهسوریاو رۆژئاوای كوردستان داوایان كرد بچنه‌وه پارچه‌كه‌ی خۆیان. ئێمه‌ش به رێزه‌وه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و داوایه‌یان كرد. رازیبووین به‌وه‌ی به‌شێك لهشهڕڤان، كادیر‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له‌ناو رێكخستنهكانماندا ئه‌ركی جیاجیای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان راده‌په‌ڕاند كه‌بچنه رۆژئاوا. له‌پێگه‌یه‌كی وههاداو له‌كاتێكدا شه‌ڕێكی سیاسی و سه‌ربازی وه‌ها هه‌بوو، نه‌مانده‌توانی ئه‌و خواسته‌یان ره‌ت بكه‌ینه‌وه. ئه‌وانه‌ی پێشتر گه‌ریلای (PKK) بوون و له‌ناو ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازدا جێگهیانگرت، ئێستا له‌ڕۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا له‌بواره سه‌ربازی، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ئه‌ركی جیاجیا راده‌په‌ڕێنن كهئەمریکاو ئه‌وروپاو دنیا‌و توركیا‌و هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت. ئه‌مه شتێكی ئاساییه. له‌كاتێكدا له‌ناو ته‌ڤگه‌ره‌كه‌ماندا به‌هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان هه‌بوو له‌به‌رده‌م دۆخێكی وه‌هادا مەحاڵ بوو هه‌موویان له‌لای خۆمان گل ده‌ینه‌وه. راستییه‌كی وه‌هاش له‌ئارادایه. مافدارترین و ره‌واترین شه‌ڕ له‌و دنیایه‌دا ئێمه ده‌یكه‌ین. (رێبه‌ر ئاپۆ) هێشتا به‌ر لهدیلبوونی چه‌ندین جار گوتوێتی: «دۆزێكی زۆر مافدارو ره‌وا به‌ڕێوه ده‌به‌ین و ده‌شتوانین له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك دانیشین». (رێبه‌ر ئاپۆ) هه‌رگیز نه‌یگوت له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته یاخود له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و لایه‌نه دانانیشم. كێ خواستبێتی له‌گه‌ڵی چاوپێكه‌وتنی كردووه‌و باسی دۆزی خۆی بۆ كردووه. تێكۆشانه‌كه‌ی رهواو بێگه‌رده. له‌ئاست شه‌ڕی رزگاری نیشتمانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، شه‌ڕو تێكۆشانی ئێمه خاوێنترین تێكۆشانێكه، تێكۆشانێكی ئازادیخوازییه كه‌كه‌مترین هه‌ڵه‌و چه‌وتی و تاوانی شه‌ڕی هه‌یه. زۆر به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێین. له‌لایه‌نی هێڵی ئایدۆلۆژی و سیاسیشه‌وه لههێڵێكی زۆر راست و دروستداین. له‌م خاڵه‌شدا (رێبه‌ر ئاپۆ) گوتی: «ده‌توانین خۆمان بۆ هه‌موو كه‌سێك باس بكه‌ین»، بۆ موسوڵمان، بۆ كریستیان و بۆ یههودییهكهش. بۆ روسیا، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا، چین، ژاپۆن و بۆ هه‌موو كه‌سێك. (رێبه‌ر ئاپۆ) به‌ر له گه‌له‌كۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و زیندانیكردنی به‌ده‌وڵه‌تی توركی گوت نه‌ك كاربه‌ده‌ستێك به‌ڵكو فهرمانبهرێكتان بنێرن با گفتوگۆ بكه‌ین. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئەمریکا بۆ ئێمه مایه‌ی كێشه نییه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك ره‌ت ناكه‌ینه‌وه. ده‌توانین له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س و هێزێك قسه‌و گفتوگۆ بكه‌ین، بیروبۆچوونی خۆمانیان پێ رابگه‌یه‌نین. تێكۆشانێكی ره‌وا به‌ڕێوه ده‌به‌ین، ده‌توانین هه‌موو كه‌سێكیش له‌م مافداری و رهوایهتییهمان تێبگه‌یه‌نین. كه‌س ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌م تێكۆشانه‌مان بكات. هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك ره‌ت ناكه‌ینه‌وه جا راسته‌وخۆ بێت یاخود ناڕاسته‌وخۆ، ده‌رگای چاوپێكه‌وتنمان بۆ هه‌موو كه‌سێك کراوه‌یه. ئاماده‌ین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك ببه‌ستین جا ئه‌مه به‌ریتانیا ده‌بێت، یان چین، روسیا‌و ئەمریکا. به‌وپێیه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك په‌یوه‌ندیمان به‌ست كه زیاترین شه‌ڕمان له‌دژی كردووه، ده‌توانین له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمه‌كه‌و جیهانیش چاوپێكه‌وتن بكه‌ین. له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی هه‌رێمه‌كه‌ش په‌یوه‌ندیمان هه‌یه. له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكیش چاوپێكه‌وتنمان كردووه. لێره‌وه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئێمه كێشه نییه. كه پێویستی كرد‌و هه‌لومه‌رج ره‌خسا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ده‌بن. به‌شێك له‌كاروباره‌كانی (میت) له‌سه‌ر ئێران لەباشوری كوردستان به‌ڕێوه ده‌برێت هاوڵاتی: پێشبینیتان بۆ ئایندهی سوریا‌و شه‌ڕی دژی تیرۆر له‌هه‌رێمه‌كه چییه؟ ئایا ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش یاخود هاوشێوه‌كانی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌ڕای ئێوه ده‌بێت كورد چی بكه‌ن؟ -جه‌میل بایك: هێشتا سێیەمین جه‌نگی جیهانی كه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌رده‌وامه به‌كۆتایی نه‌گه‌یشتووه‌و له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین درێژه‌ی ده‌بێت. چونكه سازشێك نه‌هاتۆته ئاراوه كه راوه‌ستانی شه‌ڕو ئاواكردنی هاوسه‌نگی ده‌سته‌به‌ر بكات. دیاره شه‌ڕ ماوه‌یه‌كی تریش به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌گه‌ر بێتوو چاوه‌ڕێی كورتهێنان و زوو ته‌واوبوونی شه‌ڕ بكرێت و به‌وپێیه كاربكرێت ئه‌وه جگه لەههڵخهڵهتان و چه‌واشه‌بوون هیچی تر ناهێنێت، بۆ كوردیش ده‌شێت له‌ده‌ستدانی دەسکەوت و سه‌نگه‌ر له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌بێت كوردان بهپێشدیدهیی درێژه‌كێشانی شه‌ڕ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا په‌یوه‌ندی و سیاسه‌تی خۆیان رێكبخه‌ن. سه‌رجه‌م سیاسه‌تی شه‌ڕو تەواوی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌دژی كوردانه. ده‌وڵه‌تی تورك له‌هه‌وڵدا ده‌بێت بۆ رێگریكردن له‌به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر ده‌ستكه‌وتێك له‌لایه‌ن كورده‌وه لهسێیەمین جه‌نگی جیهانیداو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو رێگه‌یه‌ك ده‌گرێته به‌رو په‌نا بۆ هه‌موو جۆره گێره‌شێوێنییه‌ك ده‌بات. پێویسته كوردان زۆر ئاگاداری ئه‌م راستییه بن. لهواقیعیهتی رۆژهه‌ڵاتی ناویندا داعش و رێكخراوی هاوشێوه‌ی ده‌ستبه‌جێ له‌ناو ناچن و پاكتاونابن. كێشه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و كلتوورییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه ده‌بنه مایه‌ی دروستبوونی داعش و هاوشێوه‌كانی. به‌تایبه‌تیش په‌یوه‌ندییه‌كانی هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و داروده‌سته‌كانیان له‌ناوچه‌كه‌دا كه‌شیاوی راستینه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین نییه‌و ته‌نیا ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن و ئه‌و پێگه سیاسی و هاوسه‌نگییانه‌ی دروستی ده‌كه‌ن، هه‌میشه كاردانه‌وه‌ی توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ندێك لایه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌هێنن. گرووپه چه‌ته‌كانی داعش و ئهلنوسراش كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن و دەیقۆزنەوە. هه‌ر بۆیه پێویسته سیسته‌مێكی دیموكراتییانه‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و كلتووری بونیادبنرێت كه رێگری له‌دروستبوونی رێكخراوی داعش و هاوشێوه‌كانی بكات. ئه‌گه‌ر سیسته‌مێكی به‌وشێوه‌یه سه‌ركه‌وتووانه بونیاد بنرێت، ئه‌وكاته ده‌كرێت ده‌ركه‌وتنی رێكخراوی دژه مرۆییانه‌ی وه‌ك داعش و ئه‌لنوسرا تهگهرهبكرێت و رێگه به‌خراپ قۆستنەوەی پرسی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و كلتووری بكرێت. ئه‌گه‌رنا ئه‌و جۆره رێكخراوانه درێژه‌یان ده‌بێت. هێشتاش داعش له‌سوریا هه‌یه. له‌و سه‌رده‌مه‌شدا كه (حافز ئه‌سه‌د) تیایدا له لوتكه‌ی هێزی خۆیدا بوو، به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی باشوری سوریادا نه‌بوو. ئه‌و به‌شه‌ی سوریا ئۆپۆزسیۆنی رژێم بوون. پێویسته ئه‌و راستییه له‌یاد نه‌كرێت. ئه‌و پرسه‌یان بۆ ئاڵۆزی نێوان سوریا‌و عێراق ده‌گه‌ڕانده‌وه، به‌وهۆكاره‌ی هۆزه‌كانی ئه‌و ناوچانه سوننی بوون ده‌گوترا كه له‌لایه‌ن (سه‌ددام)ه‌وه هاوكاری و پشتیوانی ده‌كرێن و كێشه‌كه به‌و شێوه‌یه روون ده‌كرایه‌وه. به‌ڵام دۆخه‌كه له‌مه به‌ولاتر بوو، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بوو بۆ (سه‌ددام) بگه‌ڕێندرێته‌وه، یاخود بۆ ئاڵۆزی و پشێووی نێوان عێراق و سوریا. ئێستاكه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی سوریا‌و عێراقدا په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ڵام هێشتاش له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا داعش ده‌ژی و به‌جێ بووه. باشووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا‌و ناوچه‌كانی هاوسنووری له‌عێراق ئه‌و شوێنانه‌ن كه داعش زه‌مینه‌ی خۆی تیادا به‌دی كردووه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك زه‌مینه به‌هه‌بوونی ئه‌وجۆره رێكخستنانه ده‌دات. یه‌كێك له‌هۆكاری كێشه‌كانی نێوان ئەمریکاو توركیا میسره. هه‌بوونی ئیخوان موسلمین له‌میسر بوێری به رێكخراو‌و ده‌سته‌و تاقمه‌كانی وه‌ك داعش لهسوریاو هانی ده‌دان. هه‌ربۆیه ئەمریکا له میسر پشتیوانی له كوده‌تایه‌ك كرد. لێره‌شه‌وه دیارده‌بێت كه بۆ رێگریكردن له‌سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و جۆره جوڵانه‌وانه پێویسته زه‌مینه‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كه‌ی بێكاریگه‌ر بكرێت. حاڵی حاز سه‌راپای قسه‌و لێدوانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی AKP و به‌تایبه‌تیش تەیب ئەردۆغان رێكخراوی وه‌كو داعش به‌رهه‌م ده‌هێنێت، قسه‌كانیان ره‌وایه‌تی بۆ ئایدۆلۆژی و سیاسه‌تیان فه‌راهه‌م ده‌كات و نرخاندنهكانیشیان ره‌وایه‌تی دروستبوون و كرده‌كانیان ده‌دات. ئه‌گه‌ر قسه، گوته‌و نرخاندنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌نوكه‌ی وڵاتێكی وه‌كو توركیا زه‌مینه به‌داعش و هاوشێوه‌كانی ده‌دات، كه‌وابوو پێویسته بگوترێت داعش و هاوشێوه‌كانیان درێژه‌یان ده‌بێت. واتا ئه‌گه‌ر پرسیاری هه‌بوونی ئه‌گه‌ری سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كه‌ن؛ داعش هێشتا ته‌واو نه‌بووه، هه‌بوونی سنوورداركراوه به‌ڵام بۆ به‌ته‌واوی له‌ناوچوونی پێویست به رێوشوێنی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و كلتوورییه. ئه‌وه‌ش به بونیادنانی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی دیموكرات و به‌دیموكراتیزه‌كردنی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌بێت، چونكه وڵاتی دیموكرات رێگه‌و ده‌رفه‌ت به‌و جۆره رێكخراوانه نادات بابه‌تی جیاجیا بقۆزنەوەو بەکاری بێنن. به‌ڕای ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا هه‌م شه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌م رێكخراوی وه‌كو داعش بوونیان ده‌بێت. ده‌بێت كوردیش بۆ ئه‌مه ئاماده‌بێت. له‌م بواره‌شدا گرنگترین شت یه‌كێتی كوردانه، كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان كوردانه بۆ نزمترین ئاست. داعش هێرشی كرد، هێنده‌ی نه‌ما هه‌ولێرو كه‌ركوك بگرن. وەک ده‌زانرێت لهشەنگال چی هاته ئاراوه. سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی پارچه پارچه‌یی له‌ناو پارته سیاسییه‌كانیشدا، به‌ڵام كوردان له‌به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌دا به‌گیان و هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش جوڵانه‌وه‌و زه‌مینه‌ی شكاندنی ئه‌و هێرشانه‌یان ره‌خساند. چونكه له‌و قۆناغه‌دا ئه‌و كوردانه‌ی تێڕوانینی جیاوازیشیان هه‌بوو هاوكاری گه‌ریلایان كرد. گه‌ریلاش به‌و مۆڕاڵه‌ی وه‌ریگرت لەبەرزترین ئاستدا شه‌ڕی له‌دژی داعش كرد، شه‌ڕێكی به‌كاریگه‌ری كرد. هه‌ربۆیه له‌كاتێكدا كه له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا هێشتا شه‌ڕ درێژه‌ی هه‌یه‌و رێكخراوی وه‌كو داعش و ئه‌لنوسرا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامن، پێوسته كوردانیش ره‌چاوی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خۆیان بكه‌ن. له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌كه‌ونه شه‌ڕو پێكدادانه‌وه، كێشه‌كانیان له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی میانتر چاره‌سه‌ر بكه‌ن. بێگومان ئه‌گه‌ر كۆنگره‌ی نیشتمانی - نه‌ته‌وه‌یی، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت، هه‌ڵبژارده‌یه‌كی شیاوه، كه پێویسته به‌هه‌ر باجێك بێت كاری بۆبكرێت و داكۆكی له‌سه‌ربكرێت. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه نه‌مانتوانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی- نیشتمانی ئه‌نجام بده‌ین و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییمان پێ بونیاد نه‌نرا، نابێت ده‌ستبه‌رداری بابه‌تی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان كوردان ببین، پێویسته باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان بڕه‌خسێنین. بۆ ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی پێویسته له‌سه‌ر راگه‌یاندن، روناكبیران، نوسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و رۆڵی گرنگ له‌م بواره‌دا بگێڕن. له‌ئێراق مه‌ترسی به‌رده‌وامه، بارزانی له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا له لێدوانێكدا باسی له‌به‌هێزبوونی داعش كرد له‌عێراق. كه‌سانی تریش هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه لێدوانیاندا. له رۆژئاوای كوردستان و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا هێشتاش خانه‌ی نهێنی داعش هه‌ن و له‌به‌رامبه‌ریاندا شه‌ڕو تێكۆشان به‌رده‌وامه. په‌لاماره‌كانی سه‌ر كه‌ركوك درێژه‌یان هه‌یه. له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م راستیانه‌دا له باشوری كوردستان و به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی نێوان كه‌ركوك – شەنگال كه به هه‌رێمی ناوین ناوزه‌دی ده‌كه‌ین پێویسته كورد زۆر وریابێت. داعش به قۆستنه‌وه‌ی هه‌ل و به‌هاندان و دنه‌دانی له‌لایه‌ن هێزی تره‌وه ده‌شێت هه‌وڵی خۆقایمكردن و باڵادهستكردن بدات له‌و هه‌رێمانه‌دا كه به‌هه‌رێمی جێناكۆك ناوده‌برێن. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌وڵه‌تی تورك ده‌خوازێت له كه‌ركوك و له‌چه‌ند شوێنێكی تری كوردستان ده‌سه‌ڵاتدار بێت. له‌به‌عشیقه هێزی هه‌یه، ده‌یه‌وێت له ته‌له‌عفه‌ریش خۆی به‌هێزو كاریگه‌ر بكات. كاتێك هه‌موو ئه‌مانه ده‌خرێنه به‌ر سه‌رنجه‌وه، پێوسته كورد به‌بێ رێگه‌دان به‌هیچ سستییه‌ك له‌رووی سیاسییه‌وه خۆی به‌هێز بكات و له‌ڕووی سه‌ربازیشه‌وه خۆی بۆ را‌گرتن و تێكشكاندنی هه‌موو جۆره هێرشێك ئاماده بكات. كارێكی راست نیە رووداوێك كه‌ئێمه نهمانكردبێت بخرێته ئه‌ستۆی ئێمه‌و په‌نابه‌ران له كه‌مپی مه‌خموور كه‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و رووداوه‌وه نییه، به‌ڕاستیش كارێكی ئه‌خلاقی نییه. هاوڵاتی: به‌ڕای ئێوه ده‌شێت چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌باكوری سوریا چۆن بێت؟ كامه رێ و رێباز بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵده‌بژێرن؟ -جه‌میل بایك: ئێمه له سوریا نه‌ك ته‌نیا پرسی كورد به‌ڵكو لایه‌نگری چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو پرسێكی تری كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتووری و سیاسین له‌سه‌ر بناغه‌ی دیموكراتیزه‌بوونی سوریا. له‌وبڕوایه‌شداین كه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (خۆسه‌ری) باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌بێتە بناخه‌ی دیموكراتیزه‌بوونی سوریا. له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا مەحاڵه كێشه‌كان بهزیهنییهتی ده‌وڵه‌تگه‌را چاره‌سه‌ر بكرێن. خۆی له‌خۆیدا زیهنییه‌ت و چه‌مكی ده‌وڵه‌تگه‌را یاخود چه‌مكی دەوڵەت- نەتەوە چاوگی كێشه‌كانه. چه‌مكی دەوڵەت- نەتەوە ئەتنیک و ناسنامه ئاینییه جیاوازه‌كان سه‌ركوت ده‌كات یاخود به گوشار‌و زوڵم قڕكردنیان به‌سه‌ردا په‌یڕه‌و ده‌كات. ئه‌مه‌ش كێشه‌كان زیاتر ده‌كات، كێشه‌ی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی زیاد ده‌كات، هه‌ریه‌كێك له‌وانه ئه‌و كێشانه‌ن كه زیهنییه‌تی نادیموكراتیانه خوڵقاندوونی. له‌وڵاتێكی دیموكراتیانه‌دا ئەتنیک و كۆمه‌ڵه‌ی ئایینی جیاواز ده‌توانێت به‌ناسنامه و كلتووری خۆیه‌وه به‌ئازادی بژی. ته‌نیاو ته‌نیا با هه‌ڵگری زیهنییه‌تی دیموكراتیانه بن. هه‌ڵگری هه‌ستی فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌سه‌ر یه‌كی تریان نه‌بێت. هیچ ناسنامه‌یه‌ك هه‌وڵی له‌ناوبردنی ناسنامه‌یه‌كی تر نه‌دات، هه‌وڵ نه‌دات كه‌سی تر بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه، هیچ باوه‌ڕییه‌ك هه‌وڵنه‌دات باڵاده‌ستی به‌سه‌ر باوه‌ڕییه‌كی تردا بكات، ژنیش له‌كۆمه‌ڵگه‌دا به‌ئازادی بژی. بۆیه له‌و بڕوایه‌داین چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كان لهدیموكراتیزهبووندایه. خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ناسنامه‌و كلتووره جیاوازه‌كانیش پارچه‌یه‌كن لهدیموكراتیزهبوون و ته‌نانه‌ت به‌هێزكردنی بناغه‌ی دیموكراتیزهبوونن. خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد، سوریا پارچه ناكات، خۆبه‌ڕێوه‌بردنی ناسنامه جیاوازه‌كان سوریا پارچه ناكات، به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌كێتییه‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌كات. ژیانی كۆمه‌ڵانی باوه‌ڕییه جیاوازه‌كان به‌تایبه‌تمه‌ندی و خاسیه‌ته‌كانی خۆیانه‌وه‌و به‌باوه‌ڕی خۆیانه‌وه، كۆمه‌ڵگه پارچه ناكات. ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك رێز له‌وی تر بگرێت، هه‌ستی پێبكات، ئامانجی خۆ زاڵكردن نه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌وی تردا، ئه‌وا وڵات دیموكراتیزه ده‌بێت، ئه‌و وڵاته له‌ناو یه‌كێتیدا ده‌بێت و له‌هه‌موو بوارێكدا؛ ئابوری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و بواره‌كانی تریشدا به‌هێز ده‌بێت. ئێمه چاره‌سه‌ری له‌م خاڵه‌دا ده‌بینین. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پێویسته له‌سوریادا ده‌ستوورێكی دیموكراتیانه هه‌بێت كه سه‌رجه‌م توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ری رێك بن. حاڵی حازر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی ده‌وڵه‌ت هه‌یه، پێویسته ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتیانه خۆی بگۆڕێت، له چوارچێوه‌ی ده‌ستوورێكی دیموكراتیانه‌دا له دیموكراتیزه‌بوونی سوریادا رۆڵ بگێڕن. له‌و بڕوایه‌داین كه كورد له‌رۆژئاوای كوردستان و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی تر ده‌توانن له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا دابنیشن و چاوپێكه‌وتن بكه‌ن، له‌ناو یه‌كێتی سوریادا گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ری به رێگه‌ی راست ده‌زانین. پشتیوانی له‌هه‌موو هه‌وڵێكی له‌وجۆره ده‌كه‌ین جا ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه بێت، یاخود كورد یان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریاوه بێت. چونكه له كۆتا خاڵدا پێویسته له‌ناو چوارچێوەی یه‌كێتی سوریادا چاره‌سه‌ری به‌دی بكرێت و یه‌كێتی سوریا به بناغه وه‌ربگیردرێت. به‌ڵام یه‌كێتی سوریاش به‌په‌سه‌ندكردنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد فه‌راهه‌م ده‌بێت كه‌تیایدا كورد به‌ناسنامه‌و كلتووری خۆیه‌وه ده‌ژی. هیچ هه‌ڵوێستێكی پێشوو كۆن كه‌ده‌ڵێن وه‌كو جاران كورد ده‌خه‌مه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆم، به‌چه‌مكی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه ده‌جوڵێمه‌وه، ئه‌مانه هیچ سودێكی بۆ كه‌س نابێت، هاوكات یه‌كێتی سوریا دروستناكات و زیانی زۆر جددی پێده‌گه‌یه‌نێت. پێویستە ده‌سه‌ڵاتی ئێستای سوریا ده‌رك به‌م راستییه بكات كه له‌ماوه‌ی (8) ساڵی رابردوودا ئاوێكی زۆر به‌ژێر پرده‌كه‌دا گوزه‌ری، سوریا سه‌راوبن بوو و كێشه‌ی سه‌ختی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری هاتنه ئاراوه. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌مانه‌ش نابێت پێداگری له‌سه‌ر سیستەم و شێوازی كۆن بكرێت. پێویست به‌هه‌ڵوێستێكی تازه‌یه، هه‌ڵوێستێكی میانڕەو. هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵوێستی ئه‌لنوسرا یاخود هیچ هێزێكی تر كه سوریایه‌كی به‌دڵی خۆی ده‌وێت هه‌رگیز په‌سه‌ند نابێت. له‌سوریا هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت خۆی رێكبخات، به‌باوه‌ڕی و كلتووری خۆی بژی، به‌ڵام ناتوانێت به‌سه‌ر كه‌سی تری‌دا بسه‌پێنێت، ناتوانێت بهزیهنیهت و رێكخستنێكهوه بجوڵێته‌وه كه باوه‌ڕی خۆی به‌سه‌ر یه‌كی تردا بسه‌پێنێت. هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ی وه‌كو ئهلنوسراوو ئیخوان موسلمین هه‌ڵگری چه‌مكی سه‌پاندنی هه‌ڵوێست و باوه‌ڕی خۆیانن به‌سه‌ر كه‌سانی تردا مەحاڵه په‌سه‌ند بكرێن. له‌ناو دیموكراتیزهبووندا هه‌موو جۆره ناسنامه، كلتور‌و باوه‌ڕییه‌ك ده‌توانێت ئازادانه بژی. پێویسته رژێمی ئێستای سوریا له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌نگاو بنێت. به‌ڵام له‌هه‌نگاوی دیموكراتیزه‌بوون ده‌ترسێت. واده‌زانن كه ئه‌گه‌ر هه‌نگاو بنێن هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه یان شتی تر دێته كایه‌وه، پێویسته ده‌ست لهوبیركردنهوانه بەردەن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه له‌وبڕوایه‌داین ئه‌گه‌ر رژێمی ئێستای سوریا هه‌نگاوی دیموكراتیانه بهاوێژێت و هه‌ڵوێستی ئه‌رێنیانه نیشان بدات، ئه‌وا نه‌ك پێگه‌ی لاواز ده‌بێت به‌ڵكو ده‌ستیشی به‌هێز ده‌بێت و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وانه لاواز ده‌بن کەشهڕی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. ئێمه لایه‌نگری دانوستان و رێککەوتنین بۆ چاره‌سه‌ری و ئه‌مه ده‌خوازین، به‌ڵام ده‌بێت دیموكراتیزه‌بوون هه‌بێت، به‌تایبه‌تیش ده‌بێت دیموكراسی خۆجێیی جێبه‌جێ بكرێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێویسته كوردان به‌ناسنامه‌و كلتووری خۆیانه‌وه ببن بهخۆبهڕێوهبهر. خۆبهڕێوهبهربوونی باكوری سوریا‌و هه‌بوونی چه‌ند هه‌رێمێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له‌سوریا، سوریا لاواز ناكات. سوریایه‌ك كه له‌كۆمه‌ڵێك هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رو دیموكراسی خۆجێیی پێكهاتبێت ده‌توانێت سه‌رجه‌م برینه‌كانی ساڕێژبكات، زۆر به‌هێزتر له‌جاران له‌دۆخی قه‌یراناوی ئێستاكه خۆی رزگار بكات. ئه‌گه‌ر وه‌ها بێت و هه‌ڵوێستی دیموكراتییانه نیشانبدات ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ر بهتوركیاش پێگه‌ی به‌هێز ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ر بهئەمریکا، له‌به‌رامبه‌ر به روسیا و له‌به‌رامبه‌ر به‌ئیسرائیلیش پێگه‌ی به‌هێز ده‌بێت. هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر وڵاتێكی دیموكراتی نابێت. ئه‌و شوێنانه‌ی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان تیایدا كاریگه‌رییان هه‌یه، وڵاتانی نادیموكراتن. به‌ڵام له‌و وڵاتانه‌دا كه تیایدا گه‌ل و كۆمه‌ڵگه رێكخراون و دیموكراتیزه‌بوون تیایدا گه‌شه‌ی سه‌ندووه، مەحاڵه هیچ هێزێكی تر بتوانێت وه‌كو ده‌یه‌وێت ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ببات یاخود ئاراسته‌ی بکات، مەحاڵه جگه له‌داواكانی گه‌ل و كۆمه‌ڵگه هیچ شتێكی تری به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت. هه‌ربۆیه رژێمی سوریا ئه‌گه‌ر بێزاره له‌سه‌پاندن و گوشاره ده‌ره‌كییه‌كان و ده‌یه‌وێت خۆی رزگار بكات لێیان، ئه‌وا تاكه رێگه‌یه‌ك كه له‌به‌رده‌میدایه دیموكراتیزه‌بوونی سوریایه. ده‌وڵه‌تی تورك تاكه هێزی داگیركه‌ره له‌سوریا. به‌ڵێ؛ روسیا، ئەمریکاو ئێرانیش له‌ئاستێكی به‌رچاودا درێژه به‌هه‌بوونی خۆیان ده‌ده‌ن له‌سوریادا، به‌ڵام تاكه هێزێك كه له‌پێگه‌ی داگیركهردایه ده‌وڵه‌تی توركه. هێزه‌كانی تر له‌ئاستی جیاجیادا كاریگه‌رییان هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك راسته‌وخۆ له‌پێگه‌ی داگیركه‌ردا نین. له رووی سیاسییه‌وه و به‌شێوه‌ی جیاجیا له‌سوریادا خۆیان به‌كاریگه‌ر كردووه. گومانی تێدا نییه كه ده‌بێت سوریاش وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ به ئیراده‌ی سیاسی خۆی بگات و هیچ كاریگه‌رییه‌كی ده‌ره‌كی ئاراسته به‌ئیراده‌ی سیاسی سوریا نه‌دات، به‌ڵام بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویست بهدیموكراتیزهبوونی سوریایه. سوریایه‌كی دیموكرات ده‌توانێت خۆی له‌هه‌موو كاریگه‌رییه‌كی ده‌ره‌كی بپارێزێت. چاره‌سه‌ری پرسی كوردیش له‌چوارچێوه‌ی ئامانجی دیموكراتیزه‌كردنی سوریاداو به‌دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سوریادا هه‌ڵده‌بژێرین و پشتیوانی له رێگه‌چاره‌یه‌كی به‌مشێوه‌یه ده‌كه‌ین. پێویسته هه‌موو كه‌سێك له‌م بواره‌دا ناوگیرو نابێنكار بێت، پشتیوانی لهچارهسهرییهكی ناوخۆی سوریا بكات. روسیا، ئەمریکاو ئێرانیش له‌ئاستێكی به‌رچاودا درێژه به‌هه‌بوونی خۆیان ده‌ده‌ن له‌سوریادا به‌ڵام تاكه هێزێك كه له‌پێگه‌ی داگیركهردایه ده‌وڵه‌تی توركه هاوڵاتی: له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ندێك له ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێكخستنهكانتان له‌لایه‌ن توركیاوه كرانه ئامانج، بۆ نموونه (سه‌رحه‌د وارتۆ) و (دیار غه‌ریب)... ئێوه‌ش راتانگه‌یاند كه تۆڵه ده‌سێننه‌وه. پاشان له 26ی ته‌مموزدا له‌هه‌ولێر كارمه‌ندێكی كۆنسوڵخانه‌ی تورك كوژرا. بۆ ئه‌مه‌ش ئێوه تاوانبار ده‌كرێن. په‌یوه‌ندیتان پێیه‌وه هه‌یه؟ -جه‌میل بایك: پێشتریش رامانگه‌یاندبوو كه په‌یوه‌ندیمان به‌و روداوه‌وه نییه. فه‌رماندارێتی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی (HPG) ده‌ستنیشانی كرد كهئهنجامدهرانی ئه‌و رووداوه گه‌نجانی نیشتمانپه‌روه‌رن. ئه‌وه‌نده‌ی له راگهیاندنهكانیشدا به‌دیكرا، كۆمه‌ڵێك گه‌نجی نیشتمانپه‌روه‌ر ئه‌و چالاكییه‌یان ئه‌نجامداوه. چالاكییه‌ك نییه كه ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان رێكیخستبێت و جێبه‌جێی كردبێت. بێگومان هه‌ڤاڵان (دیار غه‌ریب، سه‌رحه‌د وارتۆ، سینانی سور، ناودار سینه‌گر، سه‌رحه‌د شه‌فه‌ق) له‌به‌رواری جیاجیادا به‌هێرشی ئاسمانی قهتڵكران. ئاشكرایه كه ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌مان له‌ئه‌نجامی ئه‌و زانیارییانه‌ی خائینان به (میت)یان داوه شه‌هیدكران. هه‌ڵبه‌ت ئێمه له‌سه‌ر بكه‌ر، جێگر‌و به‌رپرسیارانی ئه‌و كرده‌یه راده‌وه‌ستین و كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. حه‌تمه‌ن هه‌ركه‌سێكمان بۆ ده‌ستنیشان ببێت كهجێگهیان له‌م كۆمهڵكوژییانهدا گرتووه كاری پێویستیان لەبەرامبەر ده‌كه‌ین. چونكه ئه‌مه كارێكی دوژمنانهیهو هێشتاش لێكۆڵینه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامن. به‌ڵام په‌یوه‌ندیمان به‌و روداوه‌ی هه‌ولێره‌وه نییه. زۆر باش ده‌زانین كه كۆنسوڵخانه‌ی تورك له‌هه‌ولێر كراوه به‌باره‌گای (میت). خودی ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كانی (میت) دانیان به‌م راستییه‌دا ناوه. دوای رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر ئاشكرابوو كهكهسه كوژراوه‌كه كارمه‌ندێكی كۆنسوڵخانه‌كه نییه، به‌ڵكو سیخوڕێكه له‌سه‌ر ئێران كاری ده‌كرد. ده‌شزانرێت كه به‌شێك له‌كاروباره‌كانی (میت) له‌سه‌ر ئێران لەباشوری كوردستان به‌ڕێوه ده‌برێت. به‌و هۆكاره‌ی كه‌سه كوژراوه‌كه (میت) بوو كه‌سانێك هه‌وڵیاندا رووداوه‌كه به‌ئێمه‌وه ببه‌ستنه‌وه. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ئێمه گوتمان هه‌ڤاڵانمان به‌هاوبه‌شی نێوان خائینان و (میت) قهتڵكراون ده‌ستبه‌جێ ئه‌و رووداوه هاته ئاراوه‌و كاتێك ئاشكراش بوو كه‌ئه‌و كه‌سه‌ی له رووداوه‌كه‌دا كوژراوه ئه‌ندامی (میت)ه، وه‌كو رووداوێكی په‌یوه‌نددار به‌ئێمه لێكدرایه‌وه، كهلێكدانهوهیهكی به‌و جۆره ئاساییه. چونكه ده‌وڵه‌تی تورك له‌دژی ئێمه شه‌ڕ ده‌كات، ئێمه‌ش له‌دژی ده‌وڵه‌تی تورك به‌هه‌مان شێوه. كاتێك چالاكییه‌كیش له‌دژی ده‌وڵه‌تی تورك بكرێت، یه‌كه‌م شت به ئه‌قڵدا دێت ئێمه‌ین. دوای روونبوونه‌وه‌ی زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه، هه‌ڤاڵانمان رایانگه‌یاند كه جێگه‌مان له‌و چالاكییه‌دا نه‌گرتووه. ئه‌گه‌ر له چالاكییه‌كدا جێگه‌مان گرتبێت ئه‌وا هه‌میشه په‌سه‌ندمان كردووه و خاوه‌نداریمان لێكردووه. چونكه ده‌وڵه‌تی تورك له شه‌ڕدایه له‌دژی ئێمه. هه‌ر كه‌سێك له‌دژی ئێمه له‌ناو شه‌ڕدا جێگه‌ی گرتبێت، تاوانی ئه‌نجامدابێت و به‌شێكی شه‌ڕه‌كه بێت ئه‌وا ئاساییه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بكرێته ئامانج. جێگه‌ی سه‌رنجه كه ماوه‌یه‌كی كورت دوای لێدوانه‌كه‌ی ئێمه ئه‌و چالاكییه ئه‌نجامدرا. ئه‌وجۆره چالاكییانه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌نجام نادرێن. حه‌تمه‌ن چه‌ند مانگێك ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت. ئه‌و شوێنه‌ش كهچالاكییهكهی تیادا ئه‌نجامدرا به‌شوێنێكی نزیك لهكۆنسوڵخانهی تورك و شوێنێكی پارێزراو داده‌نرێت، كههێزهكانی ئاسایشی (PDK)شی لێیه. هه‌ربۆیه دیاره ئاماده‌كاری كراوه‌و به‌و شێوه‌یه ئه‌نجامدراوه. به‌ڵام (PDK) ئه‌م روداوه‌ی به هه‌ل زانی و جێگه‌ی داخه كه كارێكی باشی نه‌كرد. ماوه‌یه‌كی درێژبوو تهنگهزارییان له‌مه‌ڕ کامپی ئاوارەکان لە مه‌خمور هه‌بوو، ئه‌و تهنگهزارییانهشیان ده‌هاته گوێی ئێمه. له‌نێوان كه‌مپی مهخمورو (PDK) كێشه هه‌بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه‌ش (PDK) ده‌ستبه‌جێ گوتی ئه‌نجامده‌رانی رووداوه‌كه هاتوچۆی کامپی مه‌خموریان كردووه‌و مه‌خموریان گه‌مارۆدا. كه ئه‌مه به‌كارێكی راست و به‌جێ نازانین. رووداوێك كه‌ئێمه نهمانكردبێت و لهئهستۆمان نه‌گرتبێت، بخرێته ئه‌ستۆی ئێمه‌و ئه‌ستۆی په‌نابه‌ران له كه‌مپی مه‌خموور كه‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و رووداوه‌وه نییه، به‌ڕاستیش كارێكی ئه‌خلاقی نییه. به‌ملیۆنان هه‌وادارمان هه‌یه له‌ناو كورداندا، ئه‌گه‌ر گه‌نجانی كورد ئه‌و چالاكییه‌یان كردبێت واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه‌ئێمه كردوومانه. ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه‌نده دوژمنایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر به‌كورد ده‌كات كه ئاساییه كورد پڕ له‌رق و كین بن له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی تورك و بخوازێت كارێكی له‌به‌رامبه‌ردا بكات. هاوڵاتی: كه‌ی ئاماده ده‌بن ده‌ست له چه‌ك هه‌ڵگرن؟ -جه‌میل بایك: كێشه ده‌ست له چه‌كهه‌ڵگرتنی ئێمه نییه، كێشه نه‌بوونی دیموكراتیزهبوونه لهتوركیاو چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی كورده. پێویسته لەو روانگەیەوە خوێندنه‌وه بۆ كێشه‌كه بكرێت. ئاشكرایه كه ئێمه بۆچی هانامان بۆ چه‌ك بردووه. به‌وهۆكاره‌ی دان به‌هه‌بوونی كورد دانه‌ده‌نرا و هه‌وڵده‌درا بهگوشارێكی سه‌خت ئیراده‌ی بشكێندرێت و له‌نێو ببردرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌هێزی سوپا، پۆلیس و یاسا ده‌كرا ناچاربووین روو له‌تێکۆشان و بەرخودانی چه‌كداری بكه‌ین. ئه‌وه‌ی بوو به‌هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی تێكۆشانی چه‌كداریمان، سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه. ده‌وڵه‌تی تورك جگه له‌مه هیچ ده‌رفه‌تێكی تری تێكۆشانی نه‌هێشته‌وه‌و نایهێڵێته‌وه. ده‌وڵه‌تی تورك ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی خۆی و سه‌رجه‌م سیاسه‌تی ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتووری و هه‌موو جۆره سیاسه‌تێكی سپۆرتیفی خۆی له‌سه‌ر ئەنجامدانی قڕكردنی گه‌لی كورد بونیادناوه. كه‌ی واز له ستراتیژی له‌ناوبردنی كورد بهێنرێت، دان به‌هه‌بوونی كورددا بنرێت، توركیا ببێت به‌وڵاتێكی دیموكراتیانه، هه‌بوون و زمان، كلتوور‌و ناسنامه‌ی كورد به‌ده‌ستوور گه‌ره‌نتی بكرێت، ده‌شێت ئه‌وكاته ده‌ست لهچهكههڵگرتن بێته رۆژه‌وه. ئه‌گه‌رنا تا له‌توركیا دیموكراتیزه‌بوون نه‌بێت، جۆره مۆدێلێكی مایه‌ی په‌سه‌ندو شیاو بۆ چارەسەرکردنی پرسی كورد نه‌یه‌ته ئاراوه ده‌ستبه‌ردانمان له‌چه‌ك جێگای باس نییه. ده‌وڵه‌تی تورك ئێستاكه‌ش ده‌ڵێت له‌ناویان ده‌به‌م. دان به‌هه‌بوونی كورددا نانێت، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێت پرسێك نییه به‌ناوی پرسی كورده‌وه‌و پرسی كورد په‌سه‌ندناكات و ده‌ڵێت كێشه‌ی (PKK) هه‌یه. ئه‌مڕۆكه ده‌ڵێن ده‌بێت (HDP) خۆی له (PKK) جیابكاته‌وه و له‌دژی (PKK) هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، هه‌وڵده‌ده‌ن سیاسه‌تێكی وه‌های شه‌ڕی تایبه‌ت پێڕهوبكهن و (HDP) بخه‌نه ژێر گوشار‌و فشاره‌وه. ئه‌گه‌ر ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی كوردستان پاكتاوبكرێت ئه‌وا به (HDP)ش ده‌ڵێن كه‌سیاسه‌تی ناسنامه‌خوازی ده‌كه‌یت و سیاسه‌تی ناسنامهخوازیش تاوانه، پارچهگهرییهو چۆن هێرش و په‌لاماری (PKK)و گه‌ریلا ده‌ده‌ن، به‌هه‌مان شێوه په‌لاماری (HDP)ش ده‌ده‌ن. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌چاوی هیچ جۆره پێوه‌رێكی دیموكراتیانه یاخود هیچ جۆره گوته‌و قسه‌یه‌كی جیهان ناكه‌ن. چونكه داننان به‌ناسنامه‌ی كورددا نییه‌و ده‌یانه‌وێت كوردستان بكه‌ن به‌بوارو گۆڕه‌پانی پەلهاوێشتنی به‌نه‌ته‌وه‌بوونی تورك، ئه‌مه تاكه سیاسهتییانه. پێویسته ئه‌و سیاسه‌تانه تێكبشكێن، ده‌ستبه‌رداری بن و هه‌بوونی كورد له‌ده‌ستووردا گه‌ره‌نتی بكرێت. پێویسته چاره‌سه‌رییه‌كی ده‌ستووری بدۆزرێته‌وه. ئه‌وكاته پێویست به رێكخراو‌و بەرخودانی چه‌كداری كورد نامێنێت. ئەمریکاو هێزه‌كانی تریش هه‌موو جۆره هاوكاری و پشتیوانییه‌كی سیاسی، سه‌ربازی و دیبلۆماسیان به‌پارته سیاسییه‌كانی باشوری كوردستانداوه به‌و ئامانجه‌ی باشوری كوردستانیش نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری (PKK)ه‌وه هاوڵاتی: له (35)مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی (PKK)دا راتانگه‌یاند كه (50) په‌نجا هه‌زار شه‌هیدو (70) حه‌فتا هه‌زار بریندارتان هه‌یه. جگە لە باکوور ئایا ئەمە چ کاریگەریەکی لەسەر باشووری کوردستان بەجێهشتوە؟ جه‌میل بایك: ئێمه‌ین شه‌ڕو تێكۆشانی هه‌بوون و نه‌بوونی كورد ده‌كه‌ین، ئه‌مه ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی بوون و نه‌بوونی كورد نییه له‌باكوری كوردستاندا. ده‌وڵه‌تی تورك پێشه‌نگی دوژمنایه‌تی كورده و ئامانجی قڕكردنی كورده، ئێستاش باس له(میساقی میللی) ده‌كات، مه‌به‌ستی له (میساقی میللی) باشوری كوردستان و باكوری سوریایه. مەبەستی ناسینی كورد‌و شتی وه‌ها نییه. ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن (میساقی میللی) كه له 1919دا په‌سه‌ندكرا وه‌كو ده‌سته‌واژه، وه‌كو رێكه‌وتن و وه‌كو بڕیاریش به‌وڵاتی هاوبه‌شی كورد‌و تورك له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش (عیسمه‌ت ئینۆنۆ) له‌دانیشتنه‌كانی (لۆزان)دا ده‌ڵێت «ئێمه له هه‌مانكاتدا نوێنه‌ری كوردانیشین». به‌ڵام له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی رێكه‌وتنه‌كه وه‌ك چۆن ده‌ست له(میساقی میللی) هه‌ڵده‌گیرێت، به‌هه‌مان شێوه ده‌ست له‌گوته‌ی وڵاتی هاوبه‌شی كورد‌و توركیش هه‌ڵده‌گیرێت. چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا باشوری كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای چاوپۆشیكردن لهقڕكردنی كوردان له‌باكوری كوردستاندا، بۆ ئینگلته‌را به‌جێده‌هێڵدرێت، یاخود ئینگلته‌را به‌ئامانجی قڕكردنی كوردان له‌باكوری كوردستاندا، باشوری كوردستان ده‌خاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه. توركیا له‌هه‌لومه‌رجی سێیەمین جه‌نگی جیهانیدا ئه‌گه‌ر بتوانێت ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی كوردستان سه‌ركوت بكات ئه‌وا ئامانجی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و هه‌رێمه‌یه كه (میساقی میللی) پێده‌ڵێن و كوردانی ئه‌و هه‌رێمه دووچاری قڕكردن بكات. سیاسه‌ته‌كانیان له‌دژی كه‌ركوك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یه، كه ته‌نیا بۆ بیركردنه‌وه‌یان نییه له توركمه‌نه‌كانی كه‌ركوك، كه‌ی كات و شوێنی هات ئه‌وا به بیانووی توركمه‌نه‌كانی كه‌ركوك و ته‌له‌عفه‌ر هه‌وڵی باڵادەستبوون له باشووری كوردستانیش ده‌دات. ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و تێكۆشانی ئێمه له‌به‌رامبه‌ر به داگیركهرییهكی هه‌ڵگری ئه‌و زیهنییه‌ته نه‌بوایه، ئه‌وا ده‌ستكه‌وته‌كانی باشوری كوردستان نه‌ده‌بوون، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له پێگه‌ی تێكۆشانێكی گشتی كورداندا وه‌به‌رهاتوون. تێكۆشانی كورد له باكور، باشور، رۆژئاوا، رۆژهه‌ڵات و له جیهاندا گه‌شه‌ی سه‌ندووه. تێكۆشانێكی كورد، هێزێكی سیاسی و سه‌ربازی كورد وه‌به‌رهاتووه و له‌و پێگه‌یه‌دا به‌و ده‌ستكه‌وتانه گه‌یشتووه. ئه‌گه‌ر ئه‌م تێكۆشانه‌ی سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستان نه‌بوایه، ئه‌و هێزه سیاسی، سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كورد بونیادنهنرایه، ده‌ستكه‌وته‌كانی باشوری كوردستانیش دهرنهدهكهوتهڕوو. هه‌ر بۆیه پێویسته رۆڵ و گرنگی تێكۆشانی ئازادیخوازی كورد به پێشه‌نگایه‌تی (PKK) له وه‌به‌رهاتن و گه‌شه‌كردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی باشووری كوردستاندا ببینرێت. پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی تێكۆشان له باكور كه گه‌وره‌ترین پارچه‌ی كوردستانه، هه‌ڵبه‌ت كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر پارچه‌كانی تریش، شتێكی تر هه‌یه به‌هێنده‌ی ئه‌م سه‌ره‌نجامه ئاساییتر بێت؟ وڵاتێك، گه‌لێك بكرێت به چوار پارچه‌وه، له گه‌وره‌ترین پارچهیدا هیچ شتێك وه‌به‌ر نه‌یه‌ت، به‌ڵام له‌پارچه‌ی تردا ده‌ستكه‌وت هه‌بن یاخود پاراستنی هه‌بێت! شتێكی وه‌ها جێگای باس نابێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ كورد ده‌ستكه‌وتی هه‌یه و پاراستنیشی جێگه‌ی باس بێت و تا ئه‌مڕۆش پارێزراو بێت، ئه‌وا مسۆگه‌ر كاریگه‌ری تێكۆشانی (PKK)شی له‌سه‌ر هه‌یه. ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی ئێستای ده‌وڵه‌تی تورك له‌گه‌ڵ (PDK) سه‌ره‌نجامی تێكۆشانی (PKK)یه. ئه‌گه‌ر تێكۆشانی (PKK) نه‌بێت، ئه‌گه‌ر له پاكتاوكردنی (PKK)دا پێویستی به (PDK) و ئه‌م و ئه‌و نه‌بێت، هه‌رگیز لای له (PDK) ده‌كرده‌وه؟ وه‌كو جاران پێیانی ده‌گوت: «لێسهرهوهی پۆستاڵن، سه‌ركرده‌ی عه‌شیره‌تی پاشڤهڕۆن، ئه‌وه‌ن و ئه‌مه‌ن... و» هه‌موو جۆره سوكایهتییهكیانی پێده‌كرد. به‌تایبه‌تیش قسه‌و سوكایه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌دوای راپرسی سه‌ربه‌خۆیی ئایا له‌یاد ده‌چن؟ هه‌ربۆیه له‌ده‌ستكه‌وت و پاراستنی هه‌بوون له‌باشوری كوردستاندا رۆڵ و پشكێكی گرنگی تێكۆشانی ئازادیخوازی به‌پێشه‌نگایه‌تی (PKK) هه‌یه. كوژراوهكەی تورکیا لە هەولێڕ سیخوڕێك بوو له‌سه‌ر ئێران كاری ده‌كرد، ئێمە په‌یوه‌ندیمان به روداوهکەوە نییه بێگومان خه‌ڵكی باشوری كوردستانیش باجی گه‌وره‌ی دا، تێكۆشا و ئێش و ئازارێكی گه‌وره‌ی چه‌شت. گونده‌كان خاپوور كران و سوتێندران، ئه‌نفالكران. هه‌موو ئه‌مانه رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو لهخوڵقانی ده‌ستكه‌وته‌كاندا. ئه‌گه‌ر له‌باشوری كوردستانیشدا تێكۆشان نه‌بووایه هیچ ده‌ستكه‌وتێك به‌ده‌ست ده‌هات؟ له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر له‌چوارچێوه‌ی گشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه بیری لێبكرێته‌وه، بیر له‌دوژمنانی كورد بكرێته‌وه، بیر لهچوارپارچهیی كوردستان بكرێته‌وه ئه‌وا ده‌بیندرێت كه‌تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتی له‌باكوری كوردستان، تێكۆشانی گه‌ریلاو كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و له‌نێوان كوردانداو گه‌یاندنی پرسی كورد به رۆژه‌ڤی جیهانی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی خسته‌ڕوو. ته‌نانه‌ت ئەمریکاو هێزه‌كانی تریش به‌و ئامانجه‌ی باشوری كوردستانیش نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری (PKK)ه‌وه هه‌موو جۆره هاوكاری و پشتیوانییه‌كی سیاسی، سه‌ربازی و دیبلۆماسیان به‌پارته سیاسییه‌كانی باشوری كوردستانداوه. دیاره پێویسته ئه‌م واقیعیه‌ته له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سێكه‌وه بزانرێت و به‌وپێیه هه‌ڵوێست و سیاسه‌ت پێشبخرێت. دەتوانن بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکە لەم لینکەدا بخوێننەوە
ئارا ئیبراهیم به‌رپرسانى ته‌ندروستى سلێمانى ده‌ڵێن تهوارییهکهى سلێمانى داناخرێت و جۆرى خزمهتگوزارییهکهى گۆڕانکارى تێدا ده‌کرێت و نه‌شته‌رگه‌رى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت. یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ته‌واریه‌که داناخرێت له‌ئێستادا». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، بێجگه له‌وه‌ى فریاکه‌وتنى خێرا له‌نه‌خۆشخانه‌ى شار 40 قه‌ره‌وێڵه‌ى هه‌یه، به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌ى شار 400 قه‌ره‌وێڵه‌ى هه‌یه‌و هه‌مووى سه‌پۆرتى فریاکه‌وتنى خێرا ده‌کات. نه‌خۆشخانه‌ى شار له‌سلێمانى که پێشتر به نه‌خۆشخانه‌ى 400 قهرەوێڵهییهکهى سلێمانى ناسێندرابوو چه‌ندین به‌ش له‌خۆ ده‌گرێت و 19 پزیشکى پسپۆڕى له‌خۆ گرتووه‌و بۆ هه‌ر شه‌فتێک شه‌ش پزیشکى پسپۆڕى تێدایه بێجگه له پزیشکى موقیم ئه‌قده‌م. یاد نه‌قشبه‌ندى، باسى له‌وه‌شکرد نه‌خۆشخانه‌ى شۆڕش به‌شى فریاکه‌وتنى خێراى تێدایه‌و هاوکارییه‌کى زۆرى نه‌خۆش و هاوڵاتیانى شارى سلێمانى ده‌کات که پاڵپشتییه‌کى گه‌وره‌یه بۆ فریاکه‌وتنى خێرا له سلێمانیدا. هه‌روه‌ها سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له پارچه ڤیدیۆیه‌کدا ئه‌وه ده‌خاته‌روو تهواریهکهى سلێمانى داناخرێت به‌ڵکو گۆڕانکارى له جۆرى خزمه‌تگوزارییه‌کاندا ده‌کرێت و له ئێستادا هاوڵاتیان زیاتر رووده‌که‌نه نه‌خۆشخانه‌ى شار و بۆ هاتوچۆکردن ئاسانتره. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ده‌شڵێت «رۆژى وا هه‌بووه دوو نه‌شته‌رگه‌رى ریخۆڵه کوێره‌ى تێدا کراوه‌و ستافێکى زۆر له‌وێدا هه‌بووه که جۆرێک له نابه‌رانبه‌رى هه‌بووه و ده‌مانه‌وێت گۆرانکارى بکه‌ین تا خزمه‌تگوزارى باشتر پێشکه‌ش بکه‌ین». به‌ڵام دکتۆر فایه‌ق گوڵپى له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که تهوارییهکهى سلێمانى ئێستا ته‌نها نه‌شته‌رگه‌رى ساردى تێدا ده‌کرێت وه‌ک نه‌شته‌رگه‌رى له‌وزه‌تێن و بوونى به‌ردى گورچیله له زراودا و وتى «ته‌واریه‌که وه‌ک فریاکه‌وتنى خێرا نه‌ماوه‌و بۆ حاڵه‌تى رووداوى هاتوچۆ و ئاگرکه‌وتنه‌وه و حاڵه‌تى قورس نابێت و ئه‌وانه هه‌مووى ده‌نێردرێنه نه‌خۆشخانه‌ى شار». وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر فریاکه‌وتنى خێرا پشتیوانى فریاکه‌وتنى خێراى نه‌خۆشخانه‌ى شار بکه‌ن 40 قه‌روێڵه به‌شى پێداویستییه‌کانى هاوڵاتیانى سلێمانى ده‌کات. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ته‌ندروستى سلێمانى ده‌یه‌وێت ته‌رکیز له‌سه‌ر یه‌ک فریاکه‌وتنى خێرا بکات که له‌نه‌خۆشخانه‌ى شاردا هه‌یه‌و هه‌موو پسپۆرییه‌کان له‌وێدا کۆکراونه‌ته‌وه‌و حاڵه‌تى فریاکه‌وتنى خێراش بۆ 24 کاتژمێره‌و دواتر ره‌وانه‌ى به‌شه‌کانى دیکه ده‌کرێت». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، 40 قه‌ره‌وێڵه له‌نه‌خۆشخانه‌ى شار بۆ حاڵه‌تى فریاکه‌وتنى خێرا گونجاوه به‌و مه‌رجه‌ى فریاکه‌وتنى دیکه پاڵپشتى بکات، وتیشى:» ته‌وارى ئه‌هلى هیچى که‌متر نیه له فریاکه‌وتنى خێراى حکومى ئه‌وانیش هاوکارن بۆ دابینکردنى پێداویستییه‌کانى هاوڵاتیان و حاڵه‌تى له‌ناکاو». وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه له پارێزگاى هه‌ولێردا سێ فریاکه‌وتنى خێرا له رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات و ناوه‌ندى شارى هه‌ولێردا بونى هه‌یه‌و پسپۆرییه‌کانیان جیاوازن. نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەناوی یەکێکە لە نەخۆشخانە پسپۆریە هەناویەکانی شاری سلێمانی ، لە سەرەتای دروستبوونیدا ئەم نەخۆشخانەیە تەنها یەک یەکە بووە، پاشان لەبەرواری 8ی 3 ی 2011 بووە بەسەنتەر لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر، دواتر لە بەرواری 29ی 8 ی 2012 نۆژەنکراوەتەوە و بووە بە نەخۆشخانە و پاشان دوو بەشی تازەی تیادا کراوەتەوە ، بەڵام ئێستا هەوڵی داخستنی دەدرێت. - ژمارەی قەرەوێڵەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە 100 تەختە، خزمەتگوزاریەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بۆ ناوشاری سلێمانی و دەوروبەری بووە لە ماوەى ساڵانى رابردوودا. بڕیاری داخستنى نەخۆشخانەکە لەکاتێکدایە کە لەماڵپەری تەندروستی سلێمانى نوسراوە «دیدگای داهاتووی نەخۆشخانەکە گەورەکردنی نەخۆشخانەکەیە، لەگەڵ کردنەوەی چەند سەنتەرێکی فریاکەوتنی هەناوی بەپێی شوێنی جوگرافی سلێمانی»
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن میدیا حسێن له ساڵى1978 تیپى هونه‌رى میدیان دامه‌زراندووه‌و یه‌که‌م گۆرانی بڵاوکردۆته‌وه، به گۆرانیبێژى میللى ناسراوه، له‌سه‌ربازى و له‌شاخیش گۆرانى وتووه. ماوه‌ى پێنج ساڵ به‌هۆى له‌سێداره‌دانى براکه‌یه‌وه له‌هونەر دوورکه‌وته‌وه‌و دواى ئه‌وه تائێستاش به‌رده‌وامه. لهچاوپێکهتنهکهیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه هه‌زار گۆرانى وتووه و زیاتر له 300 گۆرانى ئاواز‌و تێکستى خۆیه‌تى. هاوڵاتى: له‌ساڵانى نه‌وه‌ده‌کاندا به‌رهه‌مى فۆلکلۆر زۆر ده‌بینرا؟ دواى ئه‌و ماوه‌یه زۆر که‌م ده‌بینرێت؟ میدیا حسێن:فۆلکلۆر واته به‌رهه‌مێک خاوه‌نه‌که‌ى دیارنه‌بێت و 200 ساڵ پێشتر بێت و هه‌ندێک ده‌یڵێنه‌وه تێکی ده‌ده‌ن، ماوه‌یه‌ک فۆلکلۆر واى لێهاتبوو عه‌یبه بوو زۆر که‌س نه‌یده‌وت، ئه‌وه‌نده شێواندبویان، من زۆر گۆرانیم راستکردۆته‌وه به‌پێی توانام، نزیکم کردۆته‌وه له‌خاوه‌نه راستیه‌که‌ى، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ڕوى هونه‌رى شیعریه‌وه شارهزام، هونه‌رى میللى جوانى و جهمالیهتى خۆى هه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵک به‌وه وه‌ستاندى، یه‌کێکم له‌وانه‌ى گۆمى هونه‌رى میللى و فۆلکلۆرم شڵه‌قاند و جارێکى تر گوێگرم ئاشناکرده‌وه به ئه‌مانه‌ته‌وه هه‌ڵه‌یه‌کم بینیبێت که هونه‌رمه‌ندێک ده‌یڵێته‌وه چاکم کردۆته‌وه، چه‌ند به‌رهه‌مێکى میللیم خسته‌ناو خه‌رمان و ئه‌رشیفى هونه‌رى میللى. هاوڵاتى: له‌ئێستادا گوێگرى گۆرانیه تازه‌کان زۆرن؟بۆ؟ میدیا حسێن:ئه‌و خه‌ڵکه‌ى گوێ له‌و بابه‌تانه ده‌گرن ناهۆشیارن و ته‌نیا بۆ ساتێک گوێى لێده‌گرن، که‌ناڵ و راگه‌یاندنه‌کان زیاتر مه‌به‌ستیانه زۆرترین بینه‌ریان هه‌بێت، جا بینهرهکهى به‌هه‌رچییه‌ک پاراو بێت، کێشه‌ى نیه، ده‌سه‌ڵاتیش لایه‌نى ئه‌ده‌ب و هونه‌رو ڕ‌ۆشنبیرى به‌ته‌واوه‌تى فه‌رامۆش کردوه، پێمان ده‌ڵێن هونه‌رى خۆتان بۆ خۆتان و ده‌خلى خۆمان بۆ خۆمان، له‌کاتێکدا باس له‌سیسته‌مى تهکنۆقراتى ده‌کرێت، هاوکات ئیداره‌ى کوردى کۆماره‌که‌ى ئهفلاتونهو جێگه‌ى ئه‌ده‌ب و هونه‌رى تێدا نابێته‌وه. هاوڵاتى: گۆرانى میللى چ تایبه‌تمه‌ندیه‌کى هه‌یه؟ میدیا حسێن: ته‌نیا ئه‌وه‌یه راسته‌وخۆ ده‌چێته ناو جه‌ماوه‌ره‌وه. هاوڵاتى: ئایا هیچ فلته‌رێک هه‌یه بۆ پۆلین کردنى به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان؟ میدیا حسێن: بیر له‌وه نه‌کراوه‌ته‌وه بۆ فلته‌رکردن پسپۆرێک دابنرێت بۆ پۆلین کردنى هونه‌رى کوردى که ئه‌مه هونه‌رى میللیه‌و هونه‌رى هاوچه‌رخ و رۆژئاوایى و ئۆکسترایه و سه‌مفۆنیایه و پۆلین نه‌کراوه و که‌س خه‌مخۆرى نیه، چونکه ئه‌م بواره سودى ماددى تێدا نیه بۆ ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت، سودى ماددى نه‌بێت که‌س هه‌وڵى بۆ نادات، هه‌ر ئه‌مه‌ش واى کردووه هونه‌رى باش و خراپ جیانه‌کرێته‌وه. هاوڵاتى: ئایا بارودۆخه‌که تاچه‌ند هاوکارى هونه‌رمه‌نده که په‌ره به‌هونه‌ره‌که‌ى بدات و پێشى بخات؟ میدیا حسێن: له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنى هه‌موو چه‌مکه‌کانى بوارى ژیان، هونه‌رو ئه‌ده‌بیش پێشده‌که‌وێت، به‌ڵام له‌کاتێکدا ژیان راوه‌ستاو بێت، هونه‌رو ئه‌ده‌بیش راده‌وه‌ستێت. هاوڵاتى: به‌ندبێژى ده‌بێت چۆن بێت؟ ئێستا چۆنه؟ میدیا حسێن: به‌ند واتا به‌ندێکى ته‌واو بێت و واتاى هه‌بێت، له‌پێنج دێڕ زیاتر بێت، ده‌شتوانى لێره بۆ به‌سرا بڕۆیت و شت بلێیت، به‌ڵام ئایا تامى هه‌بوو؟ ئه‌مانه ناچنه خانه‌ى به‌نده‌وه، به‌داخه‌وه فلته‌ر نیه بۆ به‌نده‌کانیش، له‌ئاستى نزمدا نه‌بن بڵاوى ناکه‌نه‌وه، له‌ڕوى مه‌عریفیه‌وه خاوه‌نى ئه‌م ده‌زگایه له‌و ئاسته‌دایه، بۆیه ئه‌وانه په‌خش ده‌کات، هونه‌رى میللى تورک و فارس هه‌مووى هه‌یه‌تى، به‌ڵام ده‌زگاکانیان شتى نه‌شیاو بڵاوناکه‌نه‌وه، پێویسته به‌شێوه‌یه‌کى جوان وه‌سف بکات وه‌ک حه‌سه‌ن زیره‌ک که به‌ندى وتووه، گاڵته ئامێز بوه شیعره‌کانى شێخ ره‌زاى تاڵه‌بانى کۆمیدیایه‌کى هادیف، ئه‌وه جوانه‌و له‌چوارچێوه‌ى ئادابدا گونجاوه. هاوڵاتى: بۆچى به‌رهه‌مى هونه‌رمه‌نده کۆنه‌کان زیاتر ده‌مێننه‌وه؟ میدیا حسێن:به‌رهه‌مه کۆنه‌کان زۆربه‌ى هونه‌رمه‌نده‌کان خوێنده‌وار نه‌بون به‌ماناى که به زانستى خوێندبێتیان، من وه‌ک خۆم ته‌مه‌نم 59 ساڵه، چل ساڵى ته‌مه‌نم سه‌رم شۆڕکردۆته‌وه به‌سه‌ر کتێب‌دا، له‌میانه‌ى خۆدهوڵهمهندکردنم به‌خوێندنه‌وه، توانیومه ئه‌و ئاسته په‌یداکه‌م و پێشکه‌شى بکه‌م، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى تر کهخوێندهوار نه‌بون ژیان بۆته قوتابخانه بۆیان، ئه‌مانه فاکته‌رى گرنگن بۆ په‌روه‌رده‌کردنى هونه‌رمه‌ندى ره‌سه‌ن و مانه‌وه‌ى هونه‌ره‌که‌ى تاڕهنگدانهوهى تواناکانى خۆى بێت. هاوڵاتى: جیاوازى ده‌کرێت له نێوان هونه‌رمه‌نده دێرینه‌کان و تازه‌کان؟ میدیا حسێن:دێرینه‌کان خاوه‌نى ئه‌زمونن و هاوچه‌رخه‌کان خاوه‌نى کوالێتین، واته ته‌کنه‌لۆژیا هاوکاره بۆ ناسینیان، به‌ڵام دێرینه‌کان توانا و هێزى شعر و ده‌نگ و ئاوازه‌کانیان بناغه‌ى بۆ داناون. هاوڵاتى: هاوکاریه‌کان بۆ هونه‌رمه‌ندان وه‌ک یه‌که؟ میدیا حسێن: وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى لیژنه‌یان هه‌یه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى بابه‌ته‌کان و شێوازى دابینکردنى هاوکاریه‌کان، تائێستا له‌و لیژنه‌یه که‌سێکم نه‌بینیوه ته‌مه‌نى بگاته 40 ساڵ، ئه‌م ته‌مه‌نه، براده‌رى میدیا حسێن و که‌ریم خهمزهیى و که‌ریم کابان و عه‌تا چاوشین و که‌مال محه‌مه‌د نین، براده‌رى جیله هه‌ره تازه‌که‌ن، کار بۆ ئه‌وان ده‌که‌ن، یه‌که‌م که‌سم بۆ هه‌ڵه‌بجه هه‌یه‌جانم نوسیوه (سیروان ده‌خیلم) کهکیمیاییهکه ئه‌وکات به‌ئاسمانه‌وه خه‌ڵکى ده‌کوشت، ده‌بوایه خه‌ڵاتێک هه‌بێت بۆ هه‌ڵه‌بجه یه‌که‌م که‌س میدیا حسێن بوایه، به‌داخه‌وه له 2013دا 4 ملیۆن دۆلار ته‌رخان کرا بۆ میهره‌جان و فیستیفاڵى هه‌ڵه‌بجه، ئه‌وانه‌ى به‌شداریان کردوه به‌وشه‌یه‌ک خه‌ڵاتکران، به‌س منى تێدا نه‌بوم، ئه‌مه گله‌یى ئه‌وه‌یه جیاوازى ده‌کرێت، ئه‌گینا سوپاس بۆخوا هه‌رگیز حه‌زناکه‌م بانگهێشت بکرێم بۆ سفره‌یه‌ک که به‌خوێنى شه‌هیدان رازابێته‌وه، خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه له‌ناو مۆنۆمێنته‌که‌دا له2011 رێزلێنانیان بۆکردم، 13 که‌ناڵى لێ‌بوو له‌که‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌کان و ئه‌وانى تر، یه‌ک که‌ناڵى ته‌له‌فزیۆن له‌حزبى سۆسیالیست زیاتر په‌خشى نه‌کرد، چونکه حزب و ده‌سه‌ڵات بۆى نه‌کردوم، خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه بۆى کردم. هاوڵاتى: لایڤ میوزیک ده‌که‌یت؟ میدیا حسێن: من لایڤ میوزیک ده‌که‌م له‌سلێمانى و هه‌ولێرو ده‌ره‌وه‌ى کوردستان، دانیشتنم هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌روو ته‌مه‌نى خۆم و مامناوه‌ندو ئه‌و که‌سانه‌ى ئاستى هۆشیارییان به‌رزه، خۆم خۆشحاڵ ده‌بم له‌نزیکه‌وه هونهرهکهمیان پێشکه‌ش بکه‌م، زۆرترین داواکاریشم له‌سه‌ره، هۆتێل تایتانیک های کریست و چوارچرا‌و کریستاڵ، هونه‌ر پێویسته ئه‌وه‌ى تیاى سه‌رف ده‌که‌یت لێت ده‌سکه‌وێته‌وه، بۆیه بۆ خراپه له رێگه‌ى لایف میوزیکه‌وه، شتێکت ده‌ست بکه‌وێت، چونکه لاى ئێمه که‌سێک نایه‌ت له‌غه‌یبه‌وه پاره بکات بهگیرفانتاو بڵێ بڕۆ ئیبداع بکه و هونه‌ره‌که پێشخه، هونه‌رمه‌ند بژیه‌نێت بۆئه‌وه‌ى داهێنان بکات. هاوڵاتى: دانیشتنى میدیا حسێن و جێگرى کوڕت له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کدا زۆر که‌س بینى؟ میدیا حسێن: دانیشتنێکم کرد له‌گه‌ڵ جێگرى کوڕم، تائیستا به‌هه‌فته‌یه‌ک گه‌یشته چاره‌که ملیۆنێک بینه‌ر، چ که‌ناڵێک هه‌یه له‌کوردستان که به‌رنامه‌یه‌کى هونه‌رى بکات ئه‌وه‌نده بینه‌رى هه‌بێت. هاوڵاتى: کۆنسێرتت پێ چۆنه؟بۆ تائێستا کۆنسێرتت نه‌کردووه؟ میدیا حسێن: تائیستا کۆنسێرتم نه‌کردوه، پێویستم به کۆنسێرت نیه، چونکه زۆر له‌نزیکه‌وه بینراوم و گۆرانیم بۆ خه‌ڵکى خۆم وتووه، هه‌وادارانم به‌رده‌وام له‌ده‌ورو پشتمن، زۆر ده‌رکه‌وتوم ئه‌گینا شتێکى باشه‌و پێویسته، من به فیستیفاڵهکان پڕم کردۆته‌وه. هاوڵاتى: بۆ کلیپت بۆ هیچ لهگۆرانیهکانت نه‌کردووه؟ میدیا حسێن: کلیپم نیه هه‌ندێک وێنه‌م بۆ گیراوه‌و پێویستیشم به‌کلیپ نیه‌و من سپۆنسه‌ره‌که‌م گیرفانى خۆمه‌و ناتوانم پاره‌ى ماڵ و منداڵم سه‌رف بکه‌م و بیده‌م لههونهرهکهم، خه‌ڵک وابزانم ئه‌وه‌نده‌یان له‌من ده‌وێت کهگۆرانیهکانیان بۆ بلێم، له گوێوه بۆ روح و بۆ دڵ، کلیپ دیمه‌نێکى جوان پیشانده‌دات، به‌ڵام که وێنه‌که لاچوو بیرده‌چێته‌وه. هاوڵاتى: کوڕه‌کانت هه‌مان رێچکه‌ى خۆتیان گرتوه وه‌ک گۆرانی وتن، به‌ڵام ستایلیان جیاوازه؟تاچه‌ند هاوکاریان بویت؟ میدیا حسێن: سێ کوڕم گۆرانی ده‌ڵێن و ستایلى من و جێگر جیاواز نیه، زۆر به‌ڵام ده‌نگمان جیاوازه‌و له‌یه‌ک ناچێت، له‌ڕوى هونهرهکهوهو له‌ڕوى میوزیکه‌وه ئه‌کادیمى تره، دڵنیام دواڕۆژێکى باشیان ده‌بێت و پشتیوانیان بوم و له‌ڕوى ئاواز‌و تێکسته‌وه هاوکاریان بوم و بۆم داناون، بهرچاوڕونیم پێداون، به‌ڵام خۆیان توانا‌و حه‌زیان هه‌بوه بۆى. هاوڵاتى: بهکۆپلهیهک مه‌عاناتى خۆت به‌خوێنه‌رى رۆژنامه‌که و هه‌وادارانت بلێیت چى ده‌لێیت؟ میدیا حسێن: نه ئێستام و نه منداڵیم نه له‌تافى هه‌ژده ساڵیم لهڕۆژێکم له‌زه‌ت نه‌دى وه‌ک یه‌ک بون شیرینى و تاڵیم خۆم ته‌رازی سه‌نگى خۆمم لهگهوههرى مانا حاڵیم رۆژێک نه‌مدیوه یه‌کسان بێت دڵى پڕ‌و ده‌ستى خاڵیم
هاوڵاتى گه‌نجانی کۆمه‌ڵگه‌ی 20 هه‌زار که‌سیی شاری ناشڤیلی ئه‌مریکا هه‌وڵه‌کانیان بۆ په‌ره‌پێدانی کاروباری سیاسی و ئابووری خستۆته گه‌ڕ. شاری ناشڤیلی ئه‌مریکا به‌بۆنه‌ی ژمارەیەکی زۆری کورده‌وه که بە نزیکه‌ی 20 هه‌زار که‌س خه‌ملێندراوه به «کوردستانی بچووک» ناوبانگی ده‌رکردووه. زۆربه‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌و شاره کوردی باشوورن که له ده‌یه‌ی 1970 و 1980 و به دوای سه‌رکوتکردنی کورد له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دامه‌وه (بەتایبەتی دوای نسکۆی سۆڕشی ئەیلول) به‌ره‌و ئه‌مریکاو وڵاتانی‌تر کۆچیان کردووه. گۆڤاری ناشڤیل سینی ئه‌مریکا ڕاپۆرتێکی له‌باره‌ی چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابوورییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردزمانی شاری ناشڤیلی ئه‌مریکا ئاماده کردووه. لە راپۆرتەکەدا هاتووە حکوومه‌تی خۆجێیی لە ناشفیل به‌بۆنه‌ی زۆربوونی ژماره‌ی کورده‌کانی ئه‌و شاره ره‌زامه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ وانه‌وتنه‌وه‌ی زمانی کوردی له‌پۆلی ناوه‌ندی نیشاندا. بڕیار بوو له‌ساڵی خوێندنی نوێ‌دا زمانی کوردی له ژماره‌یه‌ک له قوتابخانه‌کانی شاری ناشڤیل بوترێته‌وه به‌ڵام هه‌ندێک کێشه وه‌ک که‌مبوونی ژماره‌ی قوتابییان، نه‌بوونی مامۆستا‌و بودجه‌ی که‌م دواکه‌وتنی به‌رنامه‌که‌ی لێکه‌وته‌وه. گۆڤاری ناشڤیل سین ده‌نووسێت «کورده‌کانی دانیشتووی ناشڤیل چالاکییه‌کی زۆریان له‌بوارگه‌لی جۆراوجۆری ئابووری هه‌یه و ته‌نانه‌ت ژوورێکی بازرگانییان پێکهێناوه. کورده‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییێکی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانیی دیکه‌ی پێکهاته‌کان بێت و یارمه‌تی به‌ڕه‌ونه‌قی ئابووری بده‌ن». ئه‌م گۆڤاره پێی وایه کهچالاکیی کورده‌کانی دانیشتووی کوردستانی بچووک له‌حه‌وزه‌ی سیاسه‌تدا زۆر که‌مه‌و ده‌نووسێت «له‌ڕاستیدا ناتوانین کورده‌کان له‌پشت کورسیی فه‌رمانگه‌کانی شاری ناشڤیل ببینین». به‌م حاڵه‌شه‌وه چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ک له کورده‌کانی دانیشتووی ناشڤیل بوونه ئه‌ندامی پۆلیس له‌و شاره‌دا. گۆڤارەکە دەڵێت کورده‌کان ناوه‌ندی سه‌ڵاحه‌دینیان دامهزراندو به‌و کاره‌وه بره‌ویان به‌کلتووری کورد و باوه‌ڕی ئاینی و مه‌زهه‌بی خۆیان دا. کورده‌کان هاوکات له‌گه‌ڵ دروستکردنی ناوه‌ندی سه‌ڵاحه‌دین مزگه‌وتێکیان دروستکرد کهمزگهوتهکه رۆژانی هه‌ینی ده‌بێته شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی کورد‌و تێیدا راگۆڕینه‌وه له‌بواره فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌که‌ن. کورده‌کان چه‌ندین ریستۆرانتیان له‌شاری ناشڤیل دامه‌زراندووه که‌تێیاندا خۆراکی کلتووری نەتەوەی کورد پێشکه‌شده‌که‌ن و نانی خۆماڵیشی تێیدا دروستده‌کرێت که‌نانی خۆماڵیی کوردی بۆته‌هۆی راکێشانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگه‌کانی دانیشتووی ناشڤیلی به‌ره‌و فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ریتی خوارده‌مه‌نییه کوردییه‌کان. محەمەد بەرواری هەندێک کات لەگەڵ ژنەکەی چیمەن موسا‌و کوڕەکەی ئاراڵ بەرواری کە تەمەنی ١٧ مانگە لەماڵەکەیدا لە ناشڤیل بەسەردەبات. ئەو لە ٢٣ی ئازاری ساڵی ٢٠١٢ لە ناشڤیل جێگیربوو دوای ئەوەی لەگەڵ سوپای ئەمریکا لەعێراق کاری دەکرد. محەمەد بەرواری کەوەرگێڕی پیشوو بوو لەڕیزی سوپای ئەمریکا لەعێراق وتی «لێرە پێکەوە کۆدەبینەوە خواردنی کوردەواری دەخۆین و پێکەوە ئاهەنگ دەگێڕین».
سازدانى: ئارا ئیبراهیم سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک دەڵێت بەم دۆخەى ئێستاوە کە "عەسکەرتاریەت" لەناو کەرکوکدا هەیە، کورد یەک لیستیش بێت هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت، هەرچەند بە خاڵێکى بەهێزى نێو لایەنە سیاسییەکانى دادەنێت. رێبوار تاڵەبانى، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لەم چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى، جەختلەوە دەکاتەوە کە ریفراندۆم رۆژێکى پرشنگدار بووەو کورد دەتوانێت هەر کات بیەوێت دەتوانێت وەک کارتێک بەکاریبهێنێت. هەروەها ئاماژە بەوەدەدات ئێران و تورکیا‌و عێراق هەژموونى گەورە و تەداخولیان لەسەر دۆخى کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان هەیەو نایانەوێت کەرکوک بگەڕێتەوە سەر هەرێمى کوردستان. هاوکات، ئەوەش رووندەکاتەوە چەند جارێک هەوڵیداوە کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کۆبونەوە لەبەغدا بکەن، بەڵام هەندێ لایەنى عەرەب و تورکمان و لایەنى کوردیش ئامادەنەبوون بەشداری بکەن. هاوڵاتى: کۆبونەوەکان لەگەڵ تورکمان و لایەنى عەرەبى ئەوەندەى زانیاریت هەبێت گەیشتووە بەچى؟ رێبوار تاڵەبانى: ئەوە لیژنەى تایبەتى خۆى هەیە کەنوێنەرى حکومەتى هەرێم کە لایەنى یەکێتى و پارتى تێدابووە لەگەڵ تورکمان و عەرەبەکان کۆبونەوەیان ئەنجامداوەو ئەوەى راگەیەندراوە ئەوەیە کەهەندێک لە تورکمانەکان و عەرەبەکان دەیانەوێت پارێزگار لەخۆیان بێت تاهەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکان و تەنازولیان لەداواکارییەکانى خۆیان نەکردووەو کوردیش بەوە رازى نییە. هاوڵاتى: ئیستحقاقى پارێزگارى کەرکوک بۆ کوردە یان تورکمان و عەرەب کە داواى دەکەن؟ رێبوار تاڵەبانى: ئیستحقاقى گەورەى هەڵبژاردن لیستى برایەتییە لەکەرکوکدا، 26 کورسى لەکۆى 41 کورسى ئەنجومەنى پارێزگاکە هەیە، ئەگەر رێکەوتن لەنێو لیستى برایەتى بکەین هیچ کێشەیەک نابێت. هاوڵاتى: بۆچى دەستپێشخەرى ناکەیت بۆ کۆبونەوەی لیستى برایەتى؟ ئایا دەبێت پارتى و یەکێتى بڕیار بدەن ئینجا دەتوانن کۆبونەوە بکەن؟ رێبوار تاڵەبانى: دەبێت مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى و یەکگرتووش وەک سێ حزبى بەشدار لەنێو لیستى برایەتى هەرسێ لایەن رێکبکەون بۆ ئەنجامدانى کۆبونەوە و ئەندامەکانیان راسپێرن من ئامادەم بۆ کۆبونەوەو چەند جارێکى دیکە داواى کۆبونەوەمان کردووە، هەوڵماندا لەبەغداد کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئەنجامبدەین، بەڵام عەرەب و تورکمانەکان و بەشێک لەکوردەکان قبوڵیان نەکرد لەبەغدا کۆبونەوە ئەنجامبدەین بۆیە نەکرا. هاوڵاتى: پێتوایە کاتى ئەوە نەهاتووە کورد خۆى یەکلایی بکاتەوە و پرسى پارێزگار بەهەڵواسراوى نەهێڵێتەوە کەئیستحقاقى کوردە ئەو پۆستە؟ رێبوار تاڵەبانى:بەدەیان جار وتومە ئامادەم بۆ کۆبونەوە، خۆت نازانى بارودۆخێکى زۆر قورسى ئیقلیمى لەسەر هەموو کورد‌و پێکهاتەکان بەتایبەت لەسەر کەرکوک هەیە، کورد‌و تورکمان و عەرەب لەلایەن ئێران و تورکیا‌و عێراقیشەوە هەیە، دەیانەوێت کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان هەر وەک ئێستا بمێنێتەوە بەو شێوازەى پەیوەندى نەمێنێت بەهەرێمى کوردستانەوە، هەرچەندە ماددەى 140 مافى لایەنى عێراق و هەرێمى کوردستانى داوە کەپەیوەندییان بەم پارێزگایەوە هەبێت، بەڵام بارودۆخى گشتى لەسەر ئەوەیە کورد لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان دەسەڵاتى نەمێنێت. هاوڵاتى: تەداخولى تورکیا بۆ کەرکوک تەنها بۆ تورکمانەکانە یان لایەنى دیکەش؟ رێبوار تاڵەبانى: هەموو سوننەى تورکمان و سوننەى عەرەب لەلایەنى تورکیاوەو شیعەى تورکمان و عەرەبى شیعەش لەلایەنى ئێرانییەوە واى کردووە ئەم دوو وڵاتە زائیدەن حکومەتى عێراقیش تەداخول بکات لەدۆخى کەرکوکدا. حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى پێشووى عێراق خۆى باسى ئەوەى کردووە کە سێ مانگ پێش 16ى ئۆکتۆبەر لەگەڵ ئێران و تورکیا دانیشتنیان کردووە بۆ لەباربردنى هەر پێشهاتێک مافەکانى کوردستان بگەڕێنێتەوە لەکەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان، خۆتان دەزانن حکومەتى عێراق لەژێر هەژموونى ئێران و ئەو بارودۆخەیە کەهەیە، ئەم دۆخەى ئێستاى کەرکوک لەبەرژەوەندى عێراقدایە مێژووى عێراق هەر وابووە تائێستا نایانەوێت ناوچە کوردستانییەکان بگەڕێتەوە سەر هەرێمى کوردستان، بەردەوام کاریان بۆ ئەوە کردووە دووریبخەنەوە لەهەرێمى کوردستان. هاوڵاتى: بارگرژییەکانى نێوان پارتى و یەکێتى لەم چەند رۆژەى رابردوو واى کرد کۆبونەوە بۆ یەک لیستى کورد لەکەرکوک یەکلانەکرێتەوە، تاچەند یەک لیستى کورد گرنگە؟ رێبوار تاڵەبانى: یەک لیستى و یەکڕیزى خاڵى بەهێزە بۆ هەموولایەک و بۆ حزبە کوردستانییەکان، دەکرێت لەپێناوى بەرژەوەندى گشتى میللەتى کورددا بڕیار لەسەر یەک لیستى بدەن و تەنازول لەسەر داواکارییە شەخسییەکان بکرێت لەپێناو خەڵکى کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکاندا. هاوڵاتى: پێتوایە یەک لیستى کورد وا دەکات کورد سەرکەوتوو بێت لەهەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگادا؟ رێبوار تاڵەبانى: بەم بارودۆخەى عێراق بەبێ ئاساییکردنەوەى دۆخەکەو بوونى عەسکەرتاریەت ئەوا ئەگەر یەک لیستیش بن ناتوانن سەرکەوتوو بن، ئەگەر بارودۆخ ئاساییکرایەوەو وەک پێشترى لێکرایەوە کورد سەرکەوتوو دەبێت. کورد هیچى پێناکرێت تاعەسکەرتاریت لەشارەکەدا هەبێت و هەژمونى ئێران و تورکیا بەردەوام بێت، بەم دۆخەوە یەک لیستیش بین هیچمان پێناکرێت. هاوڵاتى: ئەوەندەى ئاگادار بیت هیچ لایەنێکى کوردى هەیە بایکۆتى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى کەرکوک بکات؟ رێبوار تاڵەبانى: تا ئێستا کەس ئیعلانى نەکردووە بەفەرمى بەشدارى نەکات و بایکۆت بکات. هاوڵاتى: نەجمەدین کەریم باسى ئەوەى کردووە کە لیستى دەبێت بۆ هەڵبژاردن لەکەرکوکدا؟ رێبوار تاڵەبانى: بیستومە کە دکتۆر نەجمەدین کەریم لیستى دەبێت لە کەرکوکدا، هەر مانگێک ماوەتەوە بۆ ئەوەى لیستەکان لە کۆمسیۆن جێگیر بکرێن و ناویان تۆمار بکەن، بۆ ئەم قسانە هەر ئەو ماوەیەى ماوە لیستى دەبێت یان نا، تەبیعیشە لیستى هەبێت و بەشدارى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک بکات. هاوڵاتى: پەیوەندیت چۆنە لەگەڵ دکتۆر نەجمەدین کەریم؟ رێبوار تاڵەبانى: پەیوەندمان بەردەوامە لەگەڵ دکتۆر نەجمەدین، ئەوەش بە حوکمى ئیشەکەیە ئاگامان لەیەکترى بێت، دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگارى کەرکوکەو منیش سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگام تائێستا. هاوڵاتى: پێتانوایە ریفراندۆم کاریگەرى نەرێنى هەبووە لەسەر دۆخى کەرکوک؟ رێبوار تاڵەبانى: ریفراندۆم نەکرابوو لەساڵى 1988 خەڵکى کورد ئەنفالکراو پێنج هەزار کەس لەهەڵەبجە بەکیمیایى شەهیدکران و ئەنفالى بارزانییەکان کرا، میللەتى کورد هەرکاتێک داواى مافى خۆى بکات کارەساتێکى بەسەردا دەهێنن. ریفراندۆم تازە دەبێتە رۆژێک و مێژوویەکى پرشنگدار بۆ 200 ساڵى تریش بێت کورد دەتوانێت وەک کارت بەکاریبهێنێت کە بڕگەیەکى یاساییەو لەسەدا 93ى هاوڵاتیان دەنگیان بەسەربەخۆیى داوە، کورد ویستى ئاوا بووە جیاببێتەوە لەعێراق. هاوڵاتى: بەڵام بەشێکی زۆریش لەهاوڵاتیان دەڵێن ریفراندۆم لەسەدا 51ى خاکى کوردستانى لەدەستداو هەزاران پێشمەرگە شەهیدو برینداربوون، پێچەوانەى بۆچوونەکەى ئێوە، وەڵامت چیە؟ رێبوار تاڵەبانى: خەڵک خۆى بۆ دەنگی دا؟ نەیدەزانى داواکردنى ماف قوربانیدانى دەوێت، کورد لە رابردوودا هەزاران شەهیدی داوە بەخەباتى شاخ، هەموو مافێک شوناسێکى هەیە، ئیلا دەبێت قوربانى بۆ بدەیت. هاوڵاتى: تا چەند گرنگە پارتى و یەکێتى پەلە بکەن لەدانانى تەیب جەبار وەک کاندیدى لیستى برایەتى بۆ پارێزگارى کەرکوک؟ رێبوار: ئێمە تەمەنا دەکەین هەرچۆنێک بێت نزیکبونەوەى یەکێتى و پارتى وا بکات دۆخەکەو کێشەکان چارەسەر بکات، بەتایبەت نزیکى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان دەبینەوە، پارێزگارێک بەزۆر بەسەر کورددا سەپێندراوە چارەسەر بکرێت، تا بەرەو ئاقارێکى دیکە نەروات و کورد بگەڕێتەوە سەر بارودۆخى پێش 16ى ئۆکتۆبەر. هاوڵاتى: پێتانوایە ئەگەر سەرکردایەتى کورد داوا لە عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق بکات، دۆخى کەرکوک ئاسایى ببێتەوە؟ رێبوار تاڵەبانى: عادل عەبدولمەهدى، پیاوێکى رۆشنبیرە لەناو جەنگەڵستانى عێراقدا، تەنها خۆیەتى و حزبێکى سیاسى نییەو کورسى هەبێت لەپەرلەمانى عێراقدا، بۆیە لەوە زیاترى پێناکرێت و رێز لەکوردو داواکارییەکانى دەگرێت، هەژموونى وڵاتانى ئیقلیمى رێگانادەن دۆخى کەرکوک چارەسەر بکرێت.