ئارا ئیبراهیم به‌پێى رێکه‌وتنى نێوان حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌بوو مانگانه بڕى 68 ملیار دینار له‌بودجه‌ى هێزه وشکانییه‌کان بۆ پێشمه‌رگه ڕه‌وانه بکرێت که ماوه‌ى هه‌شت مانگه ئه‌م دۆسیه‌یه وه‌ک خۆى ماوه‌ته‌وه و بڕه‌که‌ى 544 ملیار دیناره. به‌پێى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019ی عێراق، بودجه بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ته‌رخانکراوه که مانگانه بڕى 68 ملیار دینارى له بودجه‌ى هێزه وشکانییه‌کانى عێراق بدرێته پێشمه‌رگه. رێبوار که‌ریم مه‌حمود ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتی وت «خه‌رجکردنى لەدەسەڵاتی وه‌زاره‌تى داراییه، قسه‌مان له‌گه‌ڵ کردووه وتویهتى له‌م رۆژانه‌دا خه‌رجده‌کرێت، به‌ڵام نازانین ئه‌م رۆژانه که‌یه؟» هه‌روه‌ها وتیشی «ئه‌گه‌ر له‌مساڵدا ئه‌م پاره‌یه خه‌رجنه‌کرێت، ده‌فه‌وتێت، چونکه یاسای بودجه بۆ یه‌ک ساڵه«. ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت پێنج نوسراویان ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و به‌رگرى عێراق کردووه‌و تا ئه‌م ساته یه‌ک دینار خه‌رج نه‌کراوه. جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «تا ئه‌م ده‌قه‌یه یه‌ک دینار نه‌گه‌شتۆته هه‌رێم، ئه‌وه مانگى نۆیه هێشتا یه‌ک دینارى نه‌نێردراوه«. هه‌روه‌ها وتیشى «هه‌فته‌ى رابردوو دوایین نوسراوی وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقى ناردووه که به‌پێى یاساى موازەنه 68 ملیار دینار به‌پێى ماده‌ى یاسایى له‌بودجه‌ى عێراق ته‌رخان کراوه بۆ پێشمه‌رگه که‌بڕه‌که‌ى 68 ملیار دیناره، داوا ده‌که‌ین ئه‌م پاره که‌ڵه‌که‌بووه بدرێت». وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پێنج نوسراوی ناردوه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، وه‌زاره‌تى به‌رگرى، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا. جه‌بار یاوه‌ر وتى «تا ئێستا به‌دواداچونمان کردووه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌ڵێت ده‌بێت وه‌زاره‌تى دارایى بیدات، کێشه‌که په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نییه«. ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو داواى هه‌ژمارى بانکیان کردووه و بۆیان ناردوون، که‌ئه‌ویش هه‌ژماری بانکى وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێمه له‌لقى بانکى ناوه‌ندى عێراق له‌هه‌ولێر. ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت وه‌زیرى دارایى عێراق که جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانه بۆ کاروبارى ئابوورى ده‌سه‌ڵاتى ناردنى پشکى پێشمه‌رگه‌ى هه‌یه. شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا، به‌هاوڵاتى وت «وه‌زیرى دارایى ده‌ڵێت وه‌زیرى به‌رگرى عێراق تازه دانراوه چاوه‌رێى ئه‌وه‌ین، به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه وه‌زیرى دارایى ناوێرێت له‌به‌ر شه‌قامى عێراقى و فراکسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌کان ئه‌و 68 ملیار دینارى مانگانهیهى پێشمه‌رگه خه‌رج بکات له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌رێم نه‌وتى راده‌ست نه‌کردووه«. به‌پێى یاساى بودجه دیارى کراوه که‌مانگانه 68 ملیار دینار له‌بودجه‌ى هێزه وشکانییه‌کانى عێراق بۆ پێشمه‌رگه ره‌وانه بکرێت. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى عێراق وتى «یاساى بودجه بۆ یه‌ک ساڵه ده‌بێت تا مانگى داهاتوو چاره‌سه‌رى بکرێت و رێگایه‌ک بدۆزرێته‌وه که ئه‌مه یاسایه‌و وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌توانێت و له‌ده‌سه‌ڵاتیدایه خه‌رجى بکات». شیروان میرزا وتیشى «وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ده‌سه‌ڵاتى خهجکردنى داوه‌ته وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، ئێمه‌ش له به‌دواداچونه‌کانمان بۆ ئه‌و پرسه به‌رده‌وام ده‌بین». به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، ئه‌گه‌ر بێت ئه‌و 544 ملیار دیناره که پشکى هه‌شت مانگى بودجه‌ى پێشمه‌رگه‌یه له‌به‌غداوه بنێردرێت بۆ حکومه‌تى هه‌رێم، بۆ موچه خه‌رجى ده‌کات. سه‌رچاوه‌یه‌ک له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌رێم که نه‌یویست ناوى بهێندرێت، جه‌ختى له‌وه کرده‌وه کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌ت ده‌یه‌وێت که‌ئه‌گه‌ر بودجه‌ى پێشمه‌رگه بنێردرێت، حکومه‌ت ده‌یه‌وێت مووچه‌ی مانگێکى فه‌رمانبه‌رانى پێ پێشبخات که سێ مانگه دواکه‌وتووه. سه‌رچاوه‌که وتى «ئه‌گه‌ر به‌غدا پشکى پێشمه‌رگه ره‌وانه بکات، حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ندێ داهاتى دیکه‌دا ده‌توانێت موچه‌ى مانگێکى فه‌رمانبه‌ران بداته‌وه و کورتهێنانه‌که بۆ دوو مانگ کهمکباتهوه«
هاوڵاتى هەوڵدەدرێت لە ڕێگەی سوڵحی عەشایەریەوە کێشەی سیروانی کوێخا نەجم ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەگەڵ ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی چارەسەر بکرێت کە دوو هەفتە لەمەوبەر دەستگیرکراوە بە تۆمەتی «هەڕەشەی رفاندن». سیروانى کوێخا نه‌جم، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیى نیشتیمانى کوردستان، به فه‌رمانى دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئاسایشى سلێمانی ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه ده‌ستبه‌سه‌رکراوه. لە ئێستاشدا له رێگه‌ى کوێخا و پیاو ماقوڵانهوه هه‌وڵده‌درێت کێشه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامى مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی بۆ چاره‌سه‌ربکرێت. خه‌یروڵڵا کوێخا شه‌ریف، که‌سایه‌تى دیارى عه‌شیره‌تى شوان، له‌و باره‌یه‌وه به هاوڵاتى وت «ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر، له سه‌ر پۆست و پێکهێنانى حکومه‌ت ده‌مه‌قاڵى که‌وتوه‌ته نێوان سیروانی کوێخا نه‌جم و ئاسۆ مامەندەوە، گوایە هه‌ڕه‌شه‌ى له ئاسۆ مامه‌ند کردووه، ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌رکى خۆمان هه‌وڵمانداوه ئه‌و دوو به‌ڕێزه ڕێکبخه‌ینه‌وه، بۆیه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تى ناوداردا، سه‌ردانى ئاسۆ مامهندمان کردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌که‌ى له‌گه‌ڵ سیروان کوێخا نه‌جم». به‌پێى زانیارییه‌کانى هاوڵاتى که له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگاداره‌وه ده‌ستیکه‌وتووه، هۆکارى ده‌ستبه‌سه‌رکردنى سیروانى کوێخا نه‌جم لە مانگی رابردوودا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که هەڕەشەی لە ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامى مه‌کته‌بی سیاسى و لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکی یه‌کێتیدا کردوە ئەوەش لە دەمەقاڵێیەکدا. ئەو دەمەقاڵەیەش کاتێک روویداوە کە مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی سەرگەرمی ده‌ستنیشانکردنى کاندیدى پۆسته وزارییهکانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم بووە. قوڵبوونه‌وه‌ى کێشه‌که ئه‌و کاته روویدا، که یه‌کێتى دوو پۆستى وزاریی بۆ پارێزگاى که‌رکوک له کابینه‌ى نۆیه‌مدا دیاریکرد بۆ مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى یه‌کێتى، بەڵام هیچیان بە سیروانى کوێخا نه‌جم نەدرابوو، ئەگەرچی خۆی داواى پۆستێکى وزاریی کردبوو. دواى ئەوەی ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکی یه‌کێتی هەڵدەستێت بە دەستنیشانکردنی هه‌ریه‌کە له (خالید شوانى بۆ وه‌زیرى هه‌رێم، ره‌وه‌ندى مه‌لا مه‌حمود بۆ وه‌زیرى ناوچه کوردستانیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم) له پشکى که‌رکوک، سیروانى کوێخا نه‌جم هه‌ڕه‌شه‌ی له ئاسۆ مامه‌ند کردووه و تۆمەتباریکردوە بەوەی بێبەشی کردوە لەو دوو پۆستە. ئەمەش لەکاتێکدا روویداوە کە یەکیتی لە بەستنی کۆنگرەی خۆی نزیک بۆتەوە، هەر دوێنێ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ئەو حزبە لە سلێمانی کۆبوویەوە و بڕیاریدا 7-12-2019 کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەی ببەستێت. دواى دوو هه‌فته له ده‌ستبه‌سه‌رکردنى سیروانى کوێخا نه‌جم، کە ئێستادا پیاوماقوڵان و سه‌رۆک عهشیرەتەکاتى سنوورى پارێزگاى که‌رکوک چه‌ند هه‌وڵێکیان داوه بۆ کۆتاییهێنان به کێشه‌که‌و ئازادکردنى سیروانى کوێخا نه‌جم، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕۆژى 6/9 ژماره‌یه‌ک سه‌رۆک عه‌شیره‌تى ناوشوان، له‌گه‌ڵ ئاسۆ مامه‌ند کۆبوونه‌وه. خه‌یروڵڵا کوێخا شه‌ریف، که‌سایه‌تى دیارى عه‌شیره‌تى شوان، وتى «کاک ئاسۆ بڕیاریداوه، له ته‌واوى مافه‌کانى خۆى خۆش ببێت که له‌سه‌ر سیروانى کوێخا نه‌جم هه‌یه‌تى و ته‌نها هه‌ندێک شتى ورده ماوه که به‌جێى هێشتووه بۆ یاسا و رێکارى یاسایى خۆى وه‌ربگرێت». ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ى عه‌شیره‌تى شوان، ڕاشیگه‌یاند «له ئێستادا له ده‌زگایه‌کى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستگیرکراوه و کوڕه‌که‌ى سه‌ردانى ده‌کات. شوێنه‌که‌ى زۆر باشه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ى شاخه و ئێستا خانهنیشتى پێشمه‌رگه‌یه، شوێنه‌که‌ی زۆر شیاو نیه، ده‌بوو له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و له شوێنێکى ئازادتر دهستبهسهربوایه«. دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئاسایشى سلێمانی، رۆژى 25/8/2019 به ماده‌ى (421) فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ سیروانى کوێخا نه‌جم، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیى نیشتیمانى کوردستان ده‌رکردووه، له‌سه‌ر سکاڵاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى چالاکییه‌کانى دژه‌تیرۆر. دواتر ئاژانسى پاراستن و زانیاری/ ، له‌باره‌ى ده‌ستگیرکردنى سیروان کوێخا نه‌جم ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیى روونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکردووه‌ته‌وه و به‌پێى ڕوونکردنه‌وه‌که ناوبراو «تومه‌تباره به‌کێشه‌یه‌ک که‌ده‌توانێت وه‌ک هه‌ر هاوڵاتییه‌کى دیکه‌ى ئه‌م هه‌رێمه بچێته به‌رده‌م دادوه‌رى لێکۆڵینه‌وه‌و به‌رگرى له‌خۆى بکات». سیروان نەجم رەشید ناسراو بە سیروانی کوێخا نەجم تەمەنی ٦٠ ساڵەو لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی وەکو ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژیردراوەو ساڵی رابردووش وەک بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لەچەمچەماڵ دەستنیشان کرا.
کاکەلاو عەبدوڵا گۆڕینەوەی پەلامارو هێرشی سەربازی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا دوای چەندین ساڵ سەریهەڵدایەوە لەسەر سنور‌و جارێکی تر بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکانیان پێشێلکردەوە و وادەردەکەوێت هێرشی تر بەڕێوەبێت ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە حیزبوڵای لوبنانی چەند هێرشێکی مووشەکی کردە سەر بنکەو بارەگاکانی ئیسرائیل لەگەڵ بەئامانجگرتنی ئۆتومبیلێکی زرێپۆشی ئیسرائیلی لەنزیک شارۆچکەی ئەڤیڤمی ئیسرائیل. بەپێی وتەی بەرپرسانی حیزبوڵا، هێرشەکان بوونە هۆی برنیدارکردنی چەند سەربازێکی ئیسرائیلی و کوشتنی یەکێکی دیکە. دەستبەجێ دوای هێرشەکەی حیزبوڵا، سوپای ئیسرائیل دەستیکرد بەهاویشتنی تۆپ و بەپێی وتەی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل نزیکەی ١٠٠ تۆپیان ئاراستەی حیزبوڵا کرد. هەرچەندە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لەهێرشەکاندا بنکەیەکی سەربازی و ئەمبولانسێک زیانیان پێگەشتووە بەڵام ئەوەشی دووپاتکردەوە کە هیچ سەربازێکیان نەبوەتە قوربانی بەپێچەوانەی بانگەشەی حەسەن نەسروڵا، سەرکردەی حیزبوڵاوە کە هێرشەکانی بە سەرکەوتوو وەسف کرد بەو پێیەی چەند قوربانییەکی لێکەوتوەتەوە. بەپێی راپۆرتێکی «تایمز ئۆف ئیسرائیل» ئەو وێنەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکرانەتەوە و نیشانی دەدات کەسەربازی ئیسرائیلی برنیدار دەگوازرێنەوە فێڵێک بووە لەلایەن هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل بۆ خۆڵکردنە چاوی حیزبوڵا تا وابزانن کە هێرشەکنایان قوربانی لێکەوتووەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی تری هەمان پێگەی ئیسرائیل، هێزی ئامسانی ئیسرائیل دوای هێرشەکەی حیزبوڵا لەئامادەباشیدابوون بۆ پەلامارێکی چڕ بۆ سەر پێگە مووشەکییەکانی حیزبوڵا لەلوبنان بەڵام کشاونەتەوە دوای ئەوەی هیچ سەربازێکی ئیسرائیلی نەبووە قوربانی. سەرچاوەیەک لە هێزەکانی ئاسمانی ئیسرائیل وتی «ئەو راستییەی کەنەسروڵا نەیتوانی هیچ ئیسرائیلییەک بکوژێت رزگاری کرد لەوەی پێگەی موشەکە ئامانج پێکەرەکانی تێکبشکێت چونکە فرۆکەکان لەئاسماندا بوون.» بەپێی راپۆرتەکە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەسەر دەریای سپی ناوەڕاستەوە بوون و ئامادەبوون بۆ وەرگرتنی گڵۆپی سەوزی حکومەت تا هێرش بکەنەسەر پێگەکانی حیزبوڵا. هێرشەکانی حیزبوڵا بۆ سەر سنور لەلایەن ئیسرائیلەوە چاوەڕوانکراوبوو چونکە پێشتر هێزەکانی ئیسرائیل پێشبینیان کردبوو. بەپێی راپۆرتێکی «زە گاردیانی» بەریتانی هێزەکانی ئیسرائیل لەسەر سنور بەدرێژایی ئەم هەفتەیە چاوەڕێی ئەو هێرشە بوون بەوپێیەی جێگری سەرکردەی حیزبولا هۆشداریدابوو لەهێرشێکی کت‌وپڕ بۆ سەر ئیسرائیل لەتۆڵەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت و سوریا لەهەفتەی ڕابردوودا. لەم چەند هەفتەیەی دواییدا ئیسرائیل چەند هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدا بۆ سەر ئەو چەکدارە میلیشیایانەی ئێران کە لەعێراق و سوریا و لوبنانن. حیزبوڵا ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەکوشتنی دوو ئەندامی لە سوریا لە هێرشە ئاسمانیەکەدا لەگەڵ هێرشی دوو فڕۆکەی بێفرۆکەوان بۆ سەر بەیروت. نایم قاسم ، جێگری سەرکردەی حیزبوڵا هەفتەی رابردوو وتی، «ژینگەکە هی ئەوە نییە جەنگێک دروست بێت بەڵام هی ئەوەیە بەرپەرچدانەوەیەکی تێدا بکرێ». ئیسرائیل تا ئێستا هێرشەکەی بەیروتی لەئەستۆ نەگرتووە بەڵام راپۆرتە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن ئۆپەراسیۆنەکە بۆ تێکشکاندنی دامەزراندنی کەلوپەلی موشەکی ئاراستەکراو بووە. هەفتەی رابردوو ئیسرائیل رایگەیاند کە زانیاری هەیە ئێران یارمەتی حیزبوڵا دەدات بۆ دامەزراندنی موشەکی ئاراستەکراو لەلوبنان، کە ئەم هەنگاوەی پێ قبوڵناکرێ. هەر ئەمەش وایکرد هێرش بکاتەسەر بنکەی چەکدارەکانی سەر بەئێران لەسوریا و عێراقیش کە پێیوایە ئێران هەوڵدەدات ئەو وڵاتانە وەک بنکەیەک بەکاردەهێنێت بۆ پەلاماردانی. لەساڵی ٢٠٠٦ەوە هیچ لایەکیان، ئیسرائیل و حیزبوڵا، ئارەزوییان بۆ جەنگ دەرنەبڕیوە کە ئەوکات نزیکەی مانگێکی خایاند و بووە هۆی مردنی ١٢٠٠ کەس لە لوبنان کە زۆربەیان مەدەنی بوون و نزیکەی ١٦٠ ئیسرائیلیش بوونە قوربانی. بەڵام لەو نێوەندەدا هەریەکیان «هێڵی شین»یان پێشێلکردووە بە هێرشکردنەسەر یەک لەساڵانی ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٣، ٢٠١٥، ٢٠١٨. دوایین هێرشی دژ بەیەک ئەم ئاڵوگۆڕە موشەکییەی یەکشەممەی رابردوو بوو کە جارێکی تر «هێڵی شین»ی نەتەوەیەکگرتووەکانیان پێشێلکردەوە. هێڵی شین هێڵێکی نەتەوەیەکگرتووەکانە بەدرێژایی سنوری نێوان لوبنان و ئیسرائیل کە لەساڵی ٢٠٠٠ەوە راگەیاندراوە ئەویش بۆ جیاکردنەوەی سنور‌و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل بوو لەلوبنان کاتێک ساڵی ١٩٧٨ ئیسرائیل لەهێرشێکدا باشوری لوبنانی داگیرکرد ئەویش لەتۆڵەی ئەو هێرشەی ڕێکخراوی ئازادی فەلەستین ئەنجامیداو ٣٧ ئیسرائیلیان کوشت. نزیکەی ١٠ هەزار کارمەند لەم ئەرکەی نەتەوە یەکگرتوەکاندا بەشدارن لە ٤٥ وڵاتی جیاوازەوە. لە ١٩ی مارسی ١٩٧٨ نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی دەرکرد بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە لوبنان، هەروەها هێزە کاتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی دامەزراند و هەمان ساڵ هێزەکان گەشتنە سنوری لوبنان بۆ دڵنیابوونەوە لە کشانەوەی ئیسرائیل. لەسەروبەندی هێرشەکانی ئەم هەفتەیە هێزە کاتییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا داوای دەستبەجێ بنبەستکردنی هەموو چالاکییەکان و راگرتنی هێرشەکانی کرد لەهەردوولا. لەترسی زیاتر قووڵنەبوونەوەی کێشەکە و سەرنەکێشانی بۆ جەنگ، سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان رایگەیاند کە پەیوەندی بە مایک پۆ‌مپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سیاسییە باڵاکانی فەرەنساوە کردووە بۆ تاووتوێکردنی کێشەکە و راگرتنی. دوابەدوای ئەم پێشهاتانە هێرشی هەردوولا ڕاوەستان بەڵام سەرکردەی حیزبولا دووشەممەی رابردوو رایگەیاند «هیچ هێڵێکی سوور نەماوە، ئەگەر تۆ [ئیسرائیل] هێرش بکەیت ئەوا سنورەکانت، سەربازەکانت، کۆمەڵگە نیشتەجێبونەکانت، ئەوانەی لەسەر سنورن و ئەوانەشی لەناو ئیسرائیلدان دەبنە ئامانج». نەسروڵا هۆشداری ئەوەشیدا کە ئەو هێرشەی یەکشەممە ئەنجامیاندا بۆ سەر پێگەکەی ئیسرائیل «لەداهاتوودا دووبارە دەبێتەوە بەشێوەیەکی گەورەترو زەبەلاحترو گرنگتر». هاوکات ئێران پشتگیری هێرشەکەی حیزبوڵای کرد‌و بە هەنگاوێکی بەرپەرچدانەوە ناوزەندی کرد. «سزاکەی ڕژێمی زایۆنی لەلایەن حیزبوڵاەوە پێوەرێکی پەرچەکرداری بوو کە سووربوونی بەرەی بەرهەڵستی نیشاندا کە لەتونایدایە بەرەنگاری هەڕەشە ببێتەوە»، عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وای وت. هاوکات بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری ئەوەیدا دژی هەر هەڕەشیەک دەبنەوە بکرێتە سەریان بۆ پاراستنی ئیسرائیل «لەدەریا، وشکانی و ئاسمانداو هەروەها بەردەوام دەبین لەکارکردن لەدژی هەڕەشەی موشەکە ئامانج پێکەرەکان».
سازدانی: شاناز حه‌سه‌ن هونەرمەندی گۆرانیبێژ دکتۆر رەوا جەمال باس لەدۆخی هونەری کوردی دەکات لەئێستاداو هەروەها باس لەبەرهەم و کارە هونەریەکانی خۆی و پیشەکەشی دەکات وەکو پزیشکی ددان. دکتۆر رەوا رەخنە لەمیدیاکان دەگرێت کە هەموو بەرهەمێک بڵاودەکەنەوە، کە ئەو پێیوایە باش و خراپ لێکنادرێتەوەو هەڵسەنگاندن بۆ بەرهەمەکان ناکرێت پیش بڵاوکردنەوەیان. ڕه‌وا جه‌مال له 2013 سیدیه‌کى بڵاوکرده‌وه به‌ناوى گه‌ڕامه‌وه، سیدى بۆ کوێ بڕۆم 2019 بڵاوبۆته‌وه، 13ساڵه پزیشکى ددانه و 10 ساڵه گۆرانیبێژه. له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى باسى له‌وه‌کرد هه‌رگیز به نیازى ئه‌وه نه‌بوه ببێت به گۆرانیبێژ و ئه‌لبومى خۆی هه‌بێت، به‌ڵام پزیشکى حه‌زى خۆى بوو هه‌وڵى بۆداوه. هاوڵاتى: بۆچى پزیشکى ددانت هه‌ڵبژارد؟ ڕه‌وا جه‌مال: من حه‌زم له پزیشکى بوو وه‌ک حه‌زى خۆم، به‌ڵام که سه‌یرى برا گه‌وره‌که‌م ده‌کرد پزیشکه، شه‌وو ڕۆژ و جه‌ژن و بۆنه‌کان هه‌مووى له ده‌وام بوو، بۆیه حه‌زم لهپزیشکى ددان کرد وه‌ک ددان دروستکردنیش داتاشینى تێدایه له‌سه‌ر شێوازى ددان، خۆشم ده‌ستى ڕه‌سمم هه‌بوو، بۆیه ئه‌وه‌م هه‌ڵبژارد. هاوڵاتى: لایڤ موزیک ناکه‌یت؟ ڕات چییه به‌رامبه‌رى؟ ڕه‌وا جه‌مال: من مه‌به‌ستم هیچ نیه، به‌ڵام حه‌زم له‌وه نیه له شوێنێک دانیشم، پارچه‌یه‌ک کاغه‌زم بۆ بنێرێت، بڵێت ئه‌وه ئه‌وه‌م بۆ بڵێ، ڕاسته من گۆرانى بۆ گوێگر ده‌ڵێم، به‌ڵام ئه‌وه جه‌وى هونه‌رى نیه، جه‌وى هونه‌رى کۆنسێرته، له شوێنێکدا دانیشیت و دوو هه‌زار که‌س گوێى لێده‌گرێت، به‌گشتى لایڤ موزیک خراپ نیه، به‌ڵام وه‌ک ڕاى خۆم من نایکه‌م. هاوڵاتى: ڕات به‌رامبه‌ر کۆنسێرتهکانى ئێستا چۆنه؟ ڕه‌وا جه‌مال: ڕاسته که‌سانێکى زۆر ده‌چن و قه‌ڕه‌باڵغه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ى سه‌رقاڵى قاوو قیژو وێنه‌گرتنن، ئه‌وه‌نده گوێ لههونهرمهندهکه ناگیرێت، من خۆشم بۆ زۆربه‌ى کۆنسێرته‌کان ده‌چم. هاوڵاتى: زیاتر گۆرانیه‌کانى تۆ چ ستایلێکن؟ بۆ ئه‌و ستایله هه‌ڵده‌بژێریت؟ ڕه‌وا جه‌مال: هه‌ر ستایلێک بێت ده‌یڵێم گوێ به‌وه ناده‌م، به‌و مه‌رجه‌ى له‌گه‌ڵ خامه‌ى ده‌نگمدا بگونجێت، زیاتر حه‌زم له بابه‌ته کلاسیک و ڕۆمانسى و خاوه‌کانه، هه‌ست ده‌که‌م ده‌نگم بۆ ئه‌و بابه‌تانه باشتره، وه‌ک له‌وه‌ى سرودێکى نیشتیمانى بڵێم یان گۆرانیه‌کى حه‌ماسى بڵێم. هاوڵاتى: به‌ڕاى تۆ چى زۆر گرنگه له‌هه‌ڵبژاردنى گۆرانیدا؟ ڕه‌وا جه‌مال: له گۆرانیدا تێکست هه‌ڵبژاردن زۆر گرنگه، ڕاسته شیعرى ئاسان هه‌ڵده‌بژێرم، به‌ڵام وا ده‌کات گاریگه‌رى هه‌بێت له‌گه‌ڵ گوێگر، شیعرى گۆرانى نابێت قسه‌ى ڕۆژانه بێت، به‌داخه‌وه. هاوڵاتى: بۆچى هونه‌رمه‌ندانى ئێستا به‌رهه‌مى زۆر بڵاوده‌که‌نه‌وه، له‌کاتێکدا به‌ماوه‌یه‌کى که‌م نامێنێت و ون ده‌بێت به‌رهه‌مه‌که؟ ڕه‌وا جه‌مال: من هه‌مووى ده‌گێڕمه‌وه بۆ گوێگر، چونکه ده‌بینێت گوێگرێکى باشى هه‌یه‌و هه‌موو گوێى لێده‌گرێت بۆیه به‌رده‌وام ده‌بێت. هاوڵاتى: هونه‌رمه‌نده‌کانى ئێستا زۆر ستایلى جیاواز به‌کارده‌هێنن، ئایا ئه‌مه کاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر نه‌وه‌ى تازه؟ ڕه‌وا جه‌مال: گۆڕانگاریه‌کان له‌هه‌موو دنیادا هه‌یه‌و بگره ئێمه دواشکهوتوین له چاو وڵاتانى ده‌ره‌وه، دره‌نگتر به‌م پێشکه‌وتنه سه‌رده‌میانه‌ى ئێستا گه‌یشتوین، له‌هه‌موو دنیادا ئه‌مانه هه‌یه، به‌ڵام بابه‌ته کلاسیک و گۆرانیبێژه قورس و سهنگینهکانى خۆیان، پارێزراوه و گوێگرى خۆى هه‌یه. هاوڵاتى: ئه‌رکى کێیه به‌رهه‌مى باش و خراپ لێکجیابکاتهوهو هه‌موو به‌رهه‌مێک نه‌درێته به‌ر گوێى گوێگر؟ ڕه‌وا جه‌مال: یه‌کێک له‌هه‌ڵه‌کانى میدیا ئه‌وه‌یه که هه‌موو به‌رهه‌مێک بڵاوده‌که‌نه‌وه و هیچ فلته‌رێک نیه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان، چونکه به‌ڕاستى زۆربه‌ى که‌ناڵه‌کان ئاسمانین که له‌وانه‌یه له‌هه‌موو جیهانه‌وه ئه‌و به‌رهه‌مه ببینرێت، وا گریمان بیانیه‌ک بیکاته سه‌ر که‌ناڵه‌که‌ى تۆ، ڕه‌وایه بڵێت ئه‌وه هونه‌رى ئه‌و میلله‌ته‌یه. هاوڵاتى: سه‌ره‌تا زۆربه‌ى گۆرانییه‌کانى تۆ گۆرانییه کۆنه‌کان بوون و دهتوتنهوه؟ گۆرانییه تایبهتهکانیشت هه‌ڵبژاردووه؟ ڕه‌وا جه‌مال: سه‌ره‌تا من حه‌زم له گۆرانى بوه‌و وه‌ک گوێگرێکى ئاسایى دانیشتوم گوێم لێگرتووه و ئه‌و گۆرانیانه‌ش پرسم به که‌س نه‌کردووه که کام گۆرانیه خۆشه له‌ناو خه‌ڵکدا و ته‌نیا حه‌زى خۆم بوه و حه‌زم له‌و گۆرانیانه بوه، سه‌ره‌تاش وه‌ک تێستى ده‌نگم ئه‌وانه‌م ده‌وته‌وه و له فه‌یسبوکى خۆم بڵاومده‌کرده‌وه، نه‌ک بۆ بازرگانى به‌کاریان بهێنم، تابزانم ده‌نگم چۆنه و لاى خه‌ڵک مه‌قبوله و ده‌چێته ناو خه‌ڵکه‌وه، ئه‌وکات ده‌توانى گۆرانى خۆتت هه‌بێت. هاوڵاتى: پێت وایه له وڵاتى ئێمه‌دا هونه‌ر و گۆرانیبێژى به‌تایبه‌ت گرنگى خۆى پێدراوه؟ ڕه‌وا جه‌مال: من تازه‌م له بواره‌که‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌یه زۆر خراپه‌و هونه‌رى ڕه‌سه‌ن به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، راسته گۆرانیبێژ زۆره، به‌ڵام زۆربه‌ى زۆرى له‌سه‌ر ستایله تازه‌کان کارده‌کات و گرنگى به‌وه ده‌ده‌ن، من ناڵێم گۆرانى سونه‌تى بڵێ، ده‌توانى گۆرانى مۆدێرنیش بڵێیت کوردیانه بیڵێیت. هاوڵاتى: سه‌باره‌ت به‌ئاوازى وه‌رگیراوى تورکى و فارسى و ئاوازه جیاوازه‌کان که له‌ئێستا زۆر به‌کارده‌هێنرێت؟ڕات چیه؟ ڕه‌وا جه‌مال: مه‌رج نیه ته‌نیا ئاوازێکى ئازه‌رى و تورکى و فارسى بهێنیت و وشه‌ى کوردى بکه‌یته سه‌ر، ئه‌و هه‌موو ئاوازداره کوردیه جوانه‌مان هه‌یه، ئاوازى زۆر جوانیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه خزمه‌تێک بکات باشه، کاتێک که گۆرانیه‌ک ده‌هێنیت که وه‌رگیراویش بێت، هه‌وڵبده بیکوردێنى، به‌هه‌مان شت ده‌یهێنیت، هیچ گۆرانکاریه‌ک نه‌کراوه و له‌ڕوى یاسایشه‌وه ڕێگه‌پێدراو نیه، هیچ خزمه‌تێک به‌هونه‌ر و کلتورى کوردى ناگه‌یه‌نێت. هاوڵاتى: بۆچى گۆرانیبێژه کۆنه‌کان ده‌نگیان نیه و سستن له به‌رهه‌مى تازه؟ ڕه‌وا جه‌مال: ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى که ئیشى جوانیان کردووه، هه‌موویان سستن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ئێستا هه‌یه به‌مانگێک به‌رهه‌مێک بڵاوده‌که‌نه‌وه، کۆپى ڕایت زۆره و هه‌موو گۆرانیه‌ک بڕێک پاره‌ى تێده‌چێت، دواى ئه‌وه‌ش هیچ جێگه‌یه‌ک ناگرێت و قیاسى هونه‌رو مانه‌وه‌ى هونه‌ریش به زۆرى نیه، گۆرانیه ڕه‌سه‌نه کۆنه‌کان که‌تائێستاش ماونه‌تەوه زۆربه‌یان کلیپیان بۆ نه‌کراوه. هاوڵاتى: هاوکارى هونه‌رمه‌ندان تاچه‌ند ده‌کرێت؟ ڕه‌وا جه‌مال: ده‌کرێت، به‌ڵام جیاوازى زۆر هه‌یه‌و له‌م وڵاته‌دا هه‌موو شتێک وایه و به‌هاوڕێیه‌تى و براده‌رى کارت باشه، ئه‌وه نه‌بێت هیچت بۆناکرێت، به‌هۆى نه‌بونى کۆمپانیاى گه‌وره‌ى ئه‌و بواره‌وه‌یه که‌من و هونه‌رمه‌ندی زۆر زۆره، وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریش فریاناکهوێت. هاوڵاتى: به‌رهه‌مه‌کانى خۆت کێ هاوکارته؟ ئایا خۆت یان لایه‌نێک هاوکاریت ده‌کات؟ ڕه‌وا جه‌مال: زۆربه‌ى زۆری خۆمم، چه‌ند کلیپێکم نه‌بێت چه‌ند براده‌رێکم هاوکارم بون. هاوڵاتى: پێت وایه ده‌توانرێت هونه‌ر بکرێت به‌پیشه؟ ڕه‌وا جه‌مال: ناکرێت، چونکه لاى ئێمه که تۆ به‌رهه‌مێک ده‌که‌یت، که‌سێک ههوادارته ئاماده نه‌بێت بچێت سیدیهکت بکڕێت به (5)هه‌زار دینار، که بزانى هیچ داهاتێکى نابێت، بۆ ده‌یکه‌یت، چونکه هه‌موو شتێک به‌پاره‌یه، من خۆم ده‌توانم به کاره پزیشکیه‌که‌م سپۆنسەرى بکه‌م بۆ خۆم، به‌ڵام که‌سى تر هه‌موو به‌رهه‌مێک هاوکارى له‌کوێ بهێنێت، که‌هیچ داهاتێکیشى لێدهستنهکهوێت، نه‌ک من که‌سیش نایه‌وێت چى هه‌یه‌تى له‌کاره هونه‌ریه‌که‌دا سه‌رفى بکات و هیچى لێدهستنهکهوێت. هاوڵاتى: تۆ وه‌ک گوێگر گوێ له‌کام گۆرانی ده‌گریت، له کۆن و تازه‌کان؟ ڕه‌وا جه‌مال: گۆرانیه کۆنه‌کان زۆربه‌ى گوێ لێده‌گرم، به‌ڵام گۆرانیه تازه‌کان یه‌ک گۆرانى نیه، له‌وانه‌یه خه‌ڵک وابزانێت ئهنانیم و هه‌ر خۆم بهشت ده‌زانم، به‌ڵام گۆرانى جوان هه‌یه به‌س زۆر ده‌گمه‌نه، یه‌ک گۆرانى نیه به‌ته‌واوى تێکست و میلۆدیهکهیم له‌به‌ربێت، له‌سه‌دا 90ى گۆرانیه تازه‌کان گوێم لێنه‌گرتووه. هاوڵاتى: ئایا هونه‌رت وه‌ک حه‌ز هه‌ڵبژارد؟ حه‌زت له چى تر بوو به‌ده‌ر له هونه‌رو پزیشکى؟ ڕه‌وا جه‌مال: من هونه‌رم وه‌ک حه‌زێکى منداڵى خۆم هه‌ڵبژاردووه‌و هه‌ر حه‌زم له‌گۆرانى خاو بووه و وه‌ک نه‌جمه‌دینى غوڵامى و مه‌زهه‌رى خاڵقى، کاره‌که‌م که پزیشکیه وه‌ک کار هه‌ڵمبژاردووه و زۆر حه‌زیشم لهیاریزانى تۆپى پێ بوو، به‌ڵام له‌م وڵاته‌دا به‌هونه‌ر ناتوانى بژیت، بۆیه که نمره‌یه‌کى به‌رز ده‌هێنیت، کۆمه‌ڵگاکه و خێزانیش هانت ده‌ده‌ن بۆ پزیشکى یان ئه‌ندازیارى چونکه هونه‌ر ناتوانى خۆتى پێ بژیه‌نیت له‌م وڵاته‌دا . هاوڵاتى: بۆچى تائێستا هاوسه‌رگیریت نه‌کردووه؟ ئایا کاره‌که‌ت ڕێگر بووه؟ ڕه‌وا جه‌مال: هیچ هۆکارێکى نیه، من به‌ڕاستى زۆر گرنگیم پێنه‌داوه و مه‌رج نیه هه‌موو گه‌نجێک له‌ته‌مه‌نێکى دیاریکراودا هاوسه‌رگیرى بکات، هه‌موو شتێک قیسمهتیشه، گرنگ ئه‌وه‌یه که‌سێکى گونجاو بدۆزیته‌وه له بیرکردنه‌وه‌ى تۆوه نزیک بێت. هاوڵاتى: ڕۆژانه خەڵک سه‌ردانت ده‌که‌ن به‌هۆى بوارى هونه‌رییه‌وه ناوى بیستبیت و سه‌ردانت بکاته‌وه؟ ڕه‌وا جه‌مال: ڕاسته زۆرجار سه‌ردان ده‌که‌ن به‌هۆى هونه‌ره‌وه منیان ناسیوه، به‌ڵام بوارى ته‌ندروستى وایه که جارێک سه‌ردان ده‌که‌یت که ئیشه‌که‌ت به‌دڵ نه‌بێت نایه‌یته‌وه جارێکى تر، بۆیه زۆربه‌ى وه‌کو یه‌که‌م جار ده‌ورى هه‌یه، به‌ڵام بێگومان که کاره‌کانمیان به‌دڵ نه‌بێت نایه‌نه‌وه بۆ دووه‌م جار‌و خۆشم له‌و که‌سانه نیم که به ته‌ماع بم ته‌نیا ڕۆژى چوار بۆ پێنج نه‌خۆش ده‌بینم و پزیشکى ددان کارى ورتره. هاوڵاتى: چیت هەیە لە کۆتاییدا بیڵێیت؟ ڕه‌وا جه‌مال: به‌هیوام ئه‌و دۆخه به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا به‌رده‌وام نه‌بێت، به‌ڵام خه‌ریکه سیماى پایته‌ختى ڕ‌ۆشنبیرى نامێنێت و خه‌ڵک ئه‌وه‌نده‌ى گوێ له گۆرانیه‌کى به‌ندو خێرا ده‌گرێت گوێ لهگۆرانیهکانى تر ناگرێت، به‌داخه‌وه نازناوى رۆشنبیرى زۆر له‌که‌دار کراوه‌و دژایه‌تى ده‌کرێت.
هاوڵاتى به‌کر عه‌لی، شاعیر و رەخنە گر، له 19/6/1968 له‌گه‌ڕه‌کى کانێسکانى شارى سلێمانى له دایکبووه، تا پۆلى دووه‌مى ناوه‌ندى ده‌خوێنێت و به‌هۆى ده‌ستکورتى و نه‌دارییه‌وه ده‌ستبه‌ردارى خوێندن ده‌بێت. به‌ڵام به‌رده‌وام سه‌رقاڵى خوێندنه‌وه ده‌بێت و ته‌نانه‌ت له ناخۆشترین و ناله‌بارترین ساته‌کانى ژیانیدا ده‌ستبه‌ردارى خویندنەوە نابێت. له‌ساڵى 1986 باوکى بۆ ماوه‌ى ساڵێک و سێ مانگ له زیندانه‌کانى سلێمانى و موسڵ زیندانى ده‌بێت. بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکیش (حه‌لیمه خان)ی دایکى له (ئه‌منه سووره‌که)ى سلێمانى ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێت و (کوێستان)ی خوشکه تاقانهیشى به‌هه‌مان شێوه بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێک له‌زیندانى موسڵ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بێت. ته‌نانه‌ت براژنهکهیشى بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌که‌ى واته براى (به‌کر) ئیعتراف بکات. دوو براى به ناوه‌کانى (ئاکۆ و عومه‌ر) لەساڵى (1989) له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه له‌سه‌ر کوردایه‌تى و ئه‌ندامێتیان له‌ڕیزه‌کانى یه‌کێتیدا گولله‌باران ده‌کرێن. له پاش تیرۆرکردنیشى برایه‌کى، که پێشمه‌رگه‌ى دێرین و خانه‌نشینى یه‌کێتى ده‌بێت، له شارى (بانه)ى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له کاتى ئیشکردندا له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌کى به‌رزه‌وه، به‌بیستنى هه‌واڵه‌که ده‌که‌وێته خواره‌وه‌و دواتر تووشی نه‌خۆشى ده‌روونى ده‌بێت و هه‌ر به‌هۆى ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه ساڵى 2006 کۆچى دوایی ده‌کات. دایکیشى به ناسۆرو حه‌سره‌تى کوڕه‌که‌یه‌وه پاش دوو ساڵ لهشههیدبوونى سوێی ده‌بێته‌وه‌و کۆچى دوایی ده‌کات. به‌کر عه‌لى بۆ خۆیشى له‌ساڵى 1987 له‌لایه‌ن ڕ‌ژێمى به‌عس ده‌ستگیرده‌کرێت، به‌تۆمه‌تى یارمه‌تیدان و هێنانى پێشمه‌رگه بۆ ناو شار‌و پاش چوار مانگ له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کى زۆر ئازاد ده‌کرێت. له ساڵى 1989 جارێکى تر له‌لایه‌ن ئه‌منى سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر ده‌کرێت و پاش ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کى زۆر، خۆڕاگرانه به‌رگرى ده‌کات و ئیعتراف له‌سه‌ر هیچ شتێک ناکات و ئازاد ده‌بێت. هه‌روه‌ک له ده‌فته‌رى یاداشتهکانییهوه ده‌رده‌که‌وێت، که چه‌ندین کار‌و چالاکى گرنگ و ترسناکى بۆ یه‌کێتى ئه‌نجامداوه. له پاش مه‌راسیمى 1ى ئایار و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له یه‌کێتی و پاشان زیندانیکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی له‌زیندانه‌کانی یه‌کێتی دا، ڕوو ده‌کاته هه‌ڵه‌بجه، که ئه‌وکاته به هۆى شه‌ڕى براکوژییه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتی دیموکراتی کوردستاندا بوو. ئه‌مه‌ش کاریگه‌رترین هه‌نگاوى دوورکه‌وتنه‌وه‌ى (به‌کر) ده‌بێت له یه‌کێتى و ڕێکخستنه‌کانى، که زیاتر له 10 ساڵ، زۆر به گه‌رمى و په‌رۆشه‌وه کارى تێدا ده‌کرد. له هه‌ڵه‌بجه کۆمه‌ڵێک که‌سى رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رو هونه‌رمه‌ند ده‌ناسێت و له گه‌ڵیاندا کارێکى شانۆیی پێشکه‌ش ده‌کات، به‌ناوى (قریشکه‌کان). له‌پاش نزیکه 2 مانگ مانه‌وه‌ى له هه‌ڵه‌بجه، ده‌گه‌ڕێته‌وه شارى سلێمانى و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تیکردن و خزمه‌تکردنى دانیشتوانى هه‌ژارنشینى حامیه (پارکی ئازادی ئێستا). بەو هۆیەشە بە گوڵە سوورەکەی حامیە ناوی دەرکردبوو. رۆژانى 9-10/ 7/1993 له دووه‌مین ساڵیادى راپه‌ڕینه‌که‌ى به‌هارى 1991، یه‌کێتى نووسه‌رانى کورد کۆڕێکى شیعر خوێندنه‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک شاعیر ساز ده‌کات. له‌وێدا هه‌مووان شیعرى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى ده‌خوێننه‌وه، به‌ڵام (ئه‌بوبه‌کر عه‌لى) وه‌ک هه‌میشه جیاواز له هه‌مووان، شیعرێکى سۆزدارى ده‌خوێنێته‌وه. گه‌رچى ده‌بێته مایه‌ى خۆشحاڵى میوانه‌کان، به‌ڵام هه‌ندێک له ئاماده‌بووان ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌ى ده‌رده‌بڕن. له‌باره‌ى ئه‌و رۆژه‌وه‌و له ده‌فته‌رى یاداشته‌کانى ئه‌و شه‌وه‌دا، له به‌شێکدا ئاوا ده‌نووسێت. «من هه‌میشه له سه‌نگه‌ردام، چاوه‌ڕێش نیم هیچ کام له پارته‌کان سێبه‌ر بگه‌یه‌ننه ئه‌و هه‌ڵقرچانه بێده‌نگ و نهێنییه‌ى ناوه‌وه‌م، یان به واتایه‌کى تر من له‌و میهره‌جانه‌دا ویستم ئه‌وه بسه‌لمێنم، که هه‌رگیز خۆم به کهڵهبابى به‌ر مایکرۆفۆن نه‌زانیوه‌و ناشزانم. من هه‌ندێ ئه‌رکى نیشتمانى هه‌ن، نایانده‌م به قه‌ڵه‌مه‌که‌م و سواڵى چه‌پڵه‌ش ناکه‌م و به‌نیازیش نیم خۆم ته‌رشیح بکه‌م، بۆ ده‌زگایه‌کى باڵا، تا شیعر‌و نه‌ڕه نه‌ڕ پاسپۆرتی ئه‌و خه‌ونه‌م بن. بۆ نانه‌ڕێنم؟!» له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى کێشه‌ى خانووه بێ تاپۆکانى حامیهوه، به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ (ى.ن.ک) جۆرێک له گرژى و ئاڵۆزى و دوورکه‌وتنه‌وه‌ى تێده‌که‌وێت. ئیدى پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى له هه‌ڵه‌بجه به‌ماوه‌یه‌کى که‌م له 17/8/1994 له‌لایه‌ن ئاسایشى سلێمانییه‌وه له نیوهڕۆیهکداو له‌ماڵه قوڕینهکهى خۆیاندا لهحامیه، ده‌ستگیرده‌کرێت و ماوه‌ى شه‌ش ڕۆژ له ئاسایشى سلێمانى به‌ند ده‌کرێت. وه‌کو خۆى دواتر بۆ هاوڕێ و که‌سه نزیکه‌کانى گێڕاوه‌ته‌وه، که‌سێک له ده‌ره‌وه‌ى ئاسایشه‌وه دێت و به شێوه‌یه‌کى «وه‌حشه‌تناک» ئه‌شکه‌نجه‌ى ده‌دات. لەساڵی ١٩٩٤ دەبێت بە نوێنەری خەڵکی حامیە بۆ ناڕەزایەتی و وەستانەوە دژی بڕیاری ڕوخاندنی خانوەکانی ئەو ناوچەیە و کردنی بەپاڕک، جێگای ئاماژەیە گشت خەڵکی حامیە هەژار و نەدار بوون، بەکر عەلی-ش وەک مرۆڤدۆست و کەسێک کە بڕوای بە هزری چەپخوازیی هەبووە بەرگری لەم خەڵکە کردووە. لەیەکی ئایاری جەژنی کرێکاراندا، لە یاریگای سلێمانی بەناوی خەڵکی حامیە وتارێک پێشکەش دەکات ڕووی دەمی دەکاتە دەسەڵاتدارانی سلێمانی و دەڵێت: ‹›ئێوە کە بیر لە گۆڕینی ئەو ژیانە (قوڕینە)مان ناکەنەوە بە ژیانێکی وەک هی خۆتان (گوڵین) بۆ هێندەشمان پێ ڕەوا نابینن؟›› (فەرەیدون عارف: ٢٠١٥: ل٢٢) بەم شێوەیە وتارێکی پڕ لە حەماسەت پێشکەش دەکات، هەر ئەمەش وادەکات دەسەڵاتدارانی شارەکە هەراسان بکات و لەمە بەدواوە دەکەونە دوای و دەستگیری دەکەن، دواتر ئازاد دەکرێت. جێگای ئاماژەیە لەلایەن ڕژێمی بەعسیش لەساڵی ١٩٨٧ دەستگیر دەکرێت، بەتۆمەتی هێنانی پێشمەرگە بۆناو شار دوای چوار مانگ ئەشکەنجە و ئازار ئازادی دەکەن. لەساڵی ١٩٨٩ دوو جار لەلایەن ڕژێمەوە دەستگیردەکرێت و دوای ماوەک ئازاد دەکرێت. دوای قوڵبوونەوەی کێشەی خانووە بێتاپۆکانی حامیە ‹›لە ١٧/٨/١٩٩٤ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە لەنیوڕۆیەکدا و لەماڵە قوڕینەکەی خۆیدا لەحامیە، دەستگیر دەکرێت و ماوەی شەش ڕۆژ لە ئاسایشی سلێمانی بەند دەکرێت. وەک خۆی دواتر بۆ هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی گێڕاوەتەوە، کەسێک لە دەرەوەی ئاسایشەوە دێت و بەشێوەیەکی وەحشەتناک ئەشکەنجەی دەدەت.›› (فەرەیدون عارف؛ ٢٠١٥؛ ل٢٦) وا بڕیار بوو لە ١/٩ دا خانوەکان بەسەر خەڵکی حامیە بڕوخێنن، لەو ڕۆژەدا خەڵکەکە بڕیاریدا خۆپیشاندانێکی هێمنانە بکەن لە بەردەم قایمقامی شارەکە، بەکر علی یەکێک بوو لە سەرەکیترین نوێنەرەکانی خەڵکی ناڕازی، دوای گرد بوونەوە، پاسەوانەکان بەزەبری هێز کەوتنە بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، دوای دەستنیشانکردنی بەکر علی چەکدارەکان لە پشتەوە گوللەیەکی لێدەدەن، دواتر چەکدارێک دەگاتە سەر سەری گوللـەیەک دەنێ بەناو دەمیەوەو شەهید دەبێت. بەکر عەلی ١٤ ڕۆژ بەر لەشەهیدکردنی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا بوو. دوای ٦ ڕۆژ لە ئازار‌و ئەشکەنجەدان ئازاد دەکرێت، ٨ ڕۆژ بەسەر ئازادکردنی تێناپەڕێ زۆر بەنامەردانە شەهیدی دەکەن. شەهیدکردنیشی پیلان بۆداڕێژراو بووە و پێشتریش هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە. ئەو لەیەکێک لە یاداشتەکانیدا دەنووسێت ‹›بەلای منەوە کەوتنی مرۆڤێک، بەقەد بەربوونەوەی ئەستێرەیەک سەرنجڕاکیشە، تەنانەت هەرئەم هەستەش بوو وای لێکردم بەوپەڕی پەستی و بێ ئارامییەوە بڵێم: با شەقامەکان بەگوڵ سوور کەین، نەک بە خوێن.›› دایە دایە..دایە ئازارە بێ جەمسەرەکەی شیعر‌و، دەسرازەو لای لایە لەگەڕانی ئەو جانتایەی خۆمی تیابووم دام بەشانا.. درەختێ بووم هەڵیان کەندم لەنێو دنیای ڕەگەکانا ڕۆژگارەکان لە چاوی قەسیرەوە ڕەنگ ئەڕێژن تابووتە کانیش پێم ئەڵێن: دایکت دەمرێ و لەدەستی تۆیا دەینێژن شەقامەکان لە هەردوو قاچم ئاڵاون گەر بێ و بچم وا تێک دەشکێم پەراسووم دەچێت بەچاوما گەر بێ و نەچم ئەبمە تەختە و لەقەراغی شۆستەکانا بزمار دەژی لەهەناوما دایە..دایە وا دەبینم خۆزگە کانم لەگەڵ میلی کاتژمێردا یەکتر ئەخۆن.. ئەم شیعرانە وڵاتە گچکەکەی من و گونکی ژێر تیرۆگەکەی تۆن. ئای له عه‌زابم.. چۆن ته‌ره نابم شه‌قامێک نییه، ڕاوی نهنابم ڕۆژێکم نییه، به‌دیار سووتانی عومری دایکمه‌وه هه‌تیو و گریاو، ههڵنهکورمابم *** هاوار له عومرم. ! بۆ ئینسان نه‌بم.. بۆ حیکایه‌ت بم؟ بۆ حه‌قم نییه به‌حورمه‌ته‌وه له تێپه‌ڕینی عومرم شایه‌ت بم؟ تــــکـــــا له وڵاتێکا خۆشم ده‌وێی گردۆڵکه‌و چیاکانیشی که ئێستاکه له سه‌رێکی تاشراو ئه‌چن بێ نزارن، هی ئێمه‌نین هی پایته‌خت و ژنه‌کانی سهرکۆمارن.. ده‌سا گه‌وره‌م، هۆ ئه‌و کچه‌ی سێبه‌ره‌که‌شم ئهیهوێی، گه‌ر خۆشتده‌وێم مه‌هێڵه قه‌ت خۆشم بوێی!. ئەمەوێ بێی.. هۆ ئەو ڕقەی سی و شەش مانگە خۆشم دەوێی دڵنیابە فرمێسکێکی لە گلێنەی هەموو شعرێکما ئەبینرێی.. بەڵام ئەفسووس تۆش هەر وەکو کچانی تری شارەکەم.. با نیت شنەی چەم نیت زنەی شەستە بارانیت پرووشەی تەنیا درۆ و، عەتر بۆیە و، بووکە شووشەی. من ئه‌ڕۆم و تکایه پێیبڵێن ئیتر به دیدارم ناگاته‌وه.. من ئه‌ڕۆم و که ڕۆیشتیشم، وه‌ک چه‌م ئه‌ڕۆم چه‌میش ئاوڕ ناداته‌وه. بێزارم.. بێزارم.. لێره له دار.. له به‌رد بێزار له شاره‌که‌ی، له خۆی له ئاوێنه‌و ته‌وقه‌و شانه‌و قژی نیگرۆی له ده‌ست و په‌نجه‌ی ده‌سته‌مۆی!.. خۆشم ویستی و، وام ئه‌زانی له‌و ڕۆژه‌وه.. خۆشم ویستووی په‌پووله‌یه‌کی خه‌مباری و له‌سه‌ر برژانگم هه‌ڵنیشتووی خۆشم ویستی و، وام ئه‌زانی ڕوونی وه‌ک فرمێسکه‌کانم وامزانی زرێباریش بم تۆ قووڵترێکی له گیانم.. به‌ڵام ئه‌فسووس سا هۆ (خه‌زاڵ)ی ئێرانم، هۆ ده‌ستنوێژی قه‌ت نه‌شکاوی شیعره‌کانم بۆ وه ناشێی خۆشم بوێی، فه‌رمووته دێم.. مه‌یه، چونکه ئه‌م سنووره ڕێگه‌نادا
ستیڤن ستار لەڕۆژنامەی عەرەب ویکلی وەرگێرانی: کاکەلاو عەبدوڵا ئەمڕۆکە ئەنقەرە دەقاودەق لەو شوێنە خۆی دەبینێتەوە کە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر تێیدابوو، گیرخواردوو لە ململانێیەکی جەنجاڵدا کە نە ئاسایش بەرقەرار دەکات بۆ هاوڵاتیانی تورکیا و نە بوژانەوە زامن دەکات بۆ هاوڵاتیانی کورد. ماوەی چەند دەیەیەکە تورکیا هێرشی ئاسمانی و زەمینی ئەنجامدەدات بۆ سەر کەمپەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە زنجیرە چیاکانی قەندیل لەباکوری عێراق. لەئێستاشدا لەسەروبەندی ئۆپەراسیۆنێکی ترە بەناوی «ئۆپەراسیۆنی چنگ». ڕۆژنامەی دەیلی سەباحی سەر بەحکومەتی تورکی لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە کە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە دەرکردنی هێزەکانی پەکەکەیە لە دەڤەری خواکوڕک کە «هاتوچۆی تیرۆریستی ئاسان دەکات لەنێوان قەندیل و پارێزگای سەڵاحەدین کە سنوری هەیە لەگەڵ سوریا». بەپێی ئاماری گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی، ململانێی نیوان تورکیا و پەکەکە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٤٥٥٠ کەس لە هەردوولا لەچوار ساڵی ڕابردوودا کە ٢٢٣یان لە هەرێمی کوردستان بوون. بەلەبەرچاوگرتنی مردنی سێ سەربازی تورکی لەئابی ئەمساڵدا و زیاتریش لە مانگەکانی پێشوودا، بە کوژرانی دیپلۆماتکارە تورکەکەشەوە لە هەولێر، دەبێت پرسیاری جدی بکرێت سەبارەت بەوەی بۆچی ئەنقەرە بەردەوامە لە پەیڕەوکردنی رێگایەک لەکاتێکدا بەڵگەکان راشکاوانە ئاماژە بەوە دەکەن کە سوودی هەستپێکراوی کەمی پێدەگەیەنێت. هەرێمی کوردستان لەڕووی لەدەستدانی سەربازو خەرجی دارایی بەشێوەیەکی زەبەلاح بوەتە خەسارەت بۆ تورکیا. کاتێک ئۆپەراسیۆنی چنگ لەمانگی ئایاردا راگەیەندرا، میدیاکانی نزیک حکومەت بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ڕیشەکێشکردنی «هەیمەنەتی پەکەکە»یە لە هەرێمی کوردستان. ئەوە ئامانجێکی گەورەیە بەلەبەرچاوگرتنی سروشتی سەختی ناوچە ساخاوییەکان و ئەو راستییەی کە سنورەکانی عێراق و ئێران دەگۆڕن. لەگەڵ ئەوەی زۆرجار لەژێر ناوی شەرەفمەندانە و نیشتیمانپەروەری تونددا ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجام دەدرێن وەک ئۆپەراسیۆنی پۆڵا و ئۆپەراسیۆنی چەکوش، سوپای تورکیا یەکەم زنجیرە ئۆپەراسیۆنی گەورەی خۆی لەساڵانی ١٩٩٢ و ١٩٩٥ جێبەجێکرد بەبەشداری هەزارەها سەرباز بەرەو هەرێمی کوردستان. ئەنجامەکان لەو ساڵانەدا؟ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، پەکەکە بەردەوامیدا بە شوێنپێی لەناوچەکەدا لەگەڵ مردنی چەندین مەدەنی و سەرباز. لە مانگی شوباتی ٢٠٠٨، تورکیا هەزارەها سەربازی تری ناردە دەڤەری خواکوڕک لەماوەی هەفەتەیەکدا بە ئامانجی تێکشکاندنی «ژێرخانە ڕێکخراوەکانی» پەکەکە «لە ناوچەکەدا». تورکیا ٢٤ سەربازی لەدەستدا لەگەڵ سێ پاسەوانی گوندەکان و هەلیکۆپتەرێکی ئەی ئێچ-١ کۆبرا. تورکیا چی بەدەستهێنا؟ کۆسپی ستراتیژی. لەکۆتایی مانگی ئایار، نوێترین هێرشی دەستپێکرد بۆ سەر چیاکان کە بەوتەی وەزارەتی بەرگری تورکیا بێت تا ئێستا بووەتە هۆی «ئاشکراکردنی زانیاری نوێ لەسەر چالاکی تیرۆریستی». لێرەدا سەیری وێنە گەورەکە بکەن: ئەمڕۆکە ئەنقەرە دەقاودەق لەو شوێنە خۆی دەبینێتەوە کە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر تێیدابوو، گیرخواردوو لە ململانێیەکی جەنجاڵدا کە نە ئاسایش بەرقەرار دەکات بۆ هاوڵاتیانی تورک و نە بوژانەوە زامن دەکات بۆ هاوڵاتیانی کورد کە هاوسۆزن بەرامبەر چەمکەکانی پەکەکە. ئەم دەستتێوەردان و هێرشانە کۆمەڵیک کێشەی دیپلۆماتی دروست دەکات لەنێوان ئەنقەرە و حکومەتی بەغداد-هەولێر، کە تورکیا بەئارەزووی خۆی سەروەری خاکی پێشێل دەکات سەرەرای بەڵگەی زیندوو لەسەر ئۆپەراسیۆنەکان کە شتێکی وا بەدەستناهێنن. ئەگەر دوای هەموو ئۆپەراسیۆنێک سوپای تورکیا جاڕی ئەوە دەدات کە ئۆپەراسیۆنەکەی بێگومانانە سەرکەوتوو بووە، کە هەموو ئامانجەکانی بەدەستهێناوە، بۆچی دوای ساڵێک یان دووان خۆی لەهەمان بارودۆخ ئەدۆزێتەوە و هەمان کار ئەنجام دەداتەوە؟ گەلی تورکیا گەمژە نین، ئەوان دەزانن ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوو چییە کاتێک دانەیەک دەبینن. یان هەر بەڕاست دەزانن؟ هەندێک روونکردنەوە هەیە بۆ ئەمە. بۆ وڵاتێک کە میراتە مێژوویەکەی بە لەدەستدانی بڕێکی زەبەلاحی زەوی لەکاتی دوا دەیەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی داپۆشراوە، گەلی تورک زۆرتر دڕدۆنگ (نائارام) دەبن کاتێک دێتە سەر بابەتی دانەپاڵی دەسەڵات بەلای جیهاندا. بەشێکی ئەمە بەهۆی ئەوەوەیە کە تورکەکان لە تەمەنێکی گەنجییەوە دەربارەی دەسەڵات و گەورەیی سەردەمی عوسمانی فێردەکرێن، هەرچەندە هەمووی ڕاستی نییە. زنجیرە دراما تەلەڤزیۆنییەکان کە بودجەی زەبەلاحیان بۆ خەرجکراوە فانتازیا مێژووییەکە - لەگەڵ هەندێک ڕاستی - سەرکەوتنەکانی عوسمانی پەخش دەکەن دژی دوژمنە دەرەکییەکان هەموو ساڵێک لە ڕەمەزاندا. دووەم، حکومەتی تورکی دەزانێت کە هیچی لەدەست ناچێت بە رێدان بە جەنەراڵەکانی بۆ ئەوەی کۆببنەوە و تۆپبارانی ناوچە شاخاوییە چۆڵەکانی عێراق بکەن، بەتایبەتی کاتێک ڕووخساری سوپاکەی چەمکی وڵاتێکی بەهێز، بەشانازی، بێ‌ترس نیشان بدات. ڕەنگە گرنگترینیان هەوڵەکانی دەوڵەت بێت بۆ فشارخستنە سەر هاوڵاتیانی تورکی کە هەندێکجار دەبێت قوربانی بدەن بۆ نەتەوەکەیان. زۆربەی بابەتە یەکەمەکانی هەواڵی شەوانە گرتە ڤیدیۆیی خێزانە کۆست کەوتووەکانە کە ئەو کوڕانەیان دەنێژن لەشەڕی دژی پەکەکە کوژراون لە قەندیل. کەس نایەوێت ئەم جۆرە وێنانە ببینێت یان لەراستیدا ئەزمونی لەدەستدانی خۆشەویستێکی بکات بەڵام هیچ تورکێک بوێری ئەوەی نابێت ئامانجی کردەوەکانی سوپا بخاتە ژێر پرسیارەوە؛ ئەگەر ئەوە بکات واتای خیانەت دەگەیەنێت. پەکەکە هەموو ئەمانە دەبینێت و هەندێک جار وای لە تورکیا کردووە پەلاماری هەرێمی کوردستان بدات وەک ئەوەی ئەنجامیدا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. ئەنقەرە ڕێک بەدڵی پەکەکە جوڵایەوە. ئایا هیچ جێگرەوە (ئەڵتەرناتیڤ)ێک هەیە تورکیا پەیڕەوی بکات؟ دەتوانێت عەبدوڵا ئۆجەلان سەرکردەی پەکەکە ئازاد بکات لە زیندان و پەکەکەش دەتوانێت پرۆسەیەکی چەک داماڵین جێبەجێ بکات کە لەلایەن لایەنێکی سەربەخۆ و پێگەشتووەوە سەرپەرشتی بکرێت. بەڵام دوژمنیاتییە لەمێژینەکەی نێوان هەردوولا و ساردییەکی گشتییان بۆ ئاشتی مانای ئەوەیە کە ئەوە ڕوونادات. لە هەموو ئەگەرەکاندا، دەنگی تەقینەوەی بۆمبەکان بەردەوام دەبن لەپڕکردنەوەی زنجیرە شاخە چۆڵەکانی هەرێمی کوردستان.
ڕاپۆرتی: گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا لەحاڵەتی قووڵبونەوەی گرژییەکانی ئەمریکا-ئێران بۆ جەنگ بەئەگەری زۆرەوە عێراق دەبێتە مەیدانی جەنگ، واشنتۆن و تاران دەبێت وازبهێنن لە پەلکیشکردنی بەغداد بۆ نێو ململانێکەیان و حکومەتی عێراقیش دەبێت هەوڵەکانی بکاتە دووئەوەندە بۆ ئەوەی بەبێلایەنی بمێنێتەوە. پێشەکی ئەو موشەکانەی نزیک باڵەخانەکانی ئەمریکا کەوتنە خوارەوە لە عێراق لەناوەڕاستی حوزەیراندا و تەقینەوەکان کە لەبەرژوەندییەکانی هێزە چەکدارەکانی نزیکی ئێرانی‌دا لە تەمموز و ئابدا نیشانەی شوومن. ئەم نیشانانە ئاگادارکردنەوەی ڕوونن لەسەر ئەوەی کە چۆن ململانێی ئەمریکا و ئێران بەخراپی دەتوانێت عێراق ناسەقامگیر بکات بەتایبەتی و ناوچەکە بەگشتی. تەنانەت لەحاڵەتی کەمی کردەی دوژمنکارانەدا، کەمپینی ئابووری «فشاری باڵا»ی واشنتۆن لەسەر تاران رەنگە ببێتە هۆی دروستکردنی هەمان قەلەقی و زیان بەئێران دەگەیەنێت بەعێراقیش دەگات. ئێستا کاتەکە بۆ عێراق خراپترە چونکە هێشتا لە بووژانەوەدایە لەجەنگی دژی داعش، دامەزراوەو هێزە ئەمنییەکانی پوکاوەن، حکومەتەکەی لەسەر تاڵە دەزوویەک بەندە. ئەمریکا و ئێران هەردووکیان بەئەگەری زۆرەوە دەدۆڕێن لەسەر ناکۆکیەکەیان لەعێراق. بەپێچەوانەی پێشبینییەکانی ئیدارەی ترەمپەوە، «فشاری باڵا» لەهەژموونی ئێران نادات لەعێراق. وەک بەشێک لە فشارەکەی، واشنتۆن دەیەوێت عێراق کڕینی کارەبا و گازی سروشتی ئێران بوەستێنێت و لەوڵاتە دراوسێ عەرەبەکان بیکڕێت. بەڵام ئەم هەوڵانەی ئەمریکا وا لە ئێران دەکات زیاتر فشار بخەتە سەر بەغداد. لەحاڵەتی بەردەوامبوونی زیاتری گرژییەکانی تاران و واشنتۆن، کارمەندو سەربازی ئەمریکی لە عێراق ڕەنگە ببنە ئامانجی هێرشی میلیشیاکانی ئێران. لێرەشەوە بۆشایی ئەمنی ڕەنگە ببێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش. تارانیش بەرژەوەندی هەیە لە پارێزگاریکردنی عێراق لەو دوژمنایەتییەی هەیەتی لەگەڵ واشنتۆن. سەقامگیری لەوڵاتە دروسێکەیدا سوودی ئەمنی و ئابووری تێدایە بۆی. لە گرژییەوە بۆ رووبەڕووبونەوەی ناڕاستەوخۆ لەسەرەتایی مانگی ئایارەوە کێبڕکێکان چوونەتە قۆناغی ڕووبەڕووبونەوەی ناراستەوخۆوە. لەسەرەتای ئەو مانگەوە مایک پۆ‌مپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری ئەوەیدا بە سەرکردەکانی عێراق کە تۆڵەکردنەوە روودەدات ئەگەر هێرش بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانیان. لە حوزەیراندا زنجیرەیەک موشەک لەنزیک بنکەکانی ئەمریکا لە بەغداد، موسڵ و بەسرە کەوتنە خوارەوە کە تا ئێستاش کەس لێپرسراویەتی هەڵنەگرتوە و قوربانیانشیان لێنەکەوتەوە بەڵام ڕووداوەکان ئەگەری رووبەڕووبونەوەیان زیاتر کرد. لە ٢٠ی هەمان مانگدا ئێران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی خستەخوارەوە بەبیانوی ئەوەی سنوری ئاسمانی ئێرانی بڕیوە. ترەمپ هێرشێکی تۆڵەکردنەوەی ئامادەکرد بەڵام لەدواساتەکاندا هەڵیوەشاندەوە. لەمانگی تەمموز و ئابدا چوار تەقینەوەی جیاواز لە کۆگای چەک و تەقەمەنی لەعێراق ڕوویاندا لەگەڵ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کاروانێکی سەربازی حەشدی شەعبی. هەواڵە میدیاییەکان، کەلەلایەن بەرپرسانی حکومەتی ئیسرائیلەوە بەناراستەوخۆ پشتراستکرانەوە، ئەو هێرشانە دەدەنەپاڵ ئیسرائیل و سەرکردەکانی حەشد ئەمریکا تۆمەتبار دەکەن بەپێدانی گڵۆپی سەوز بە ئیسرائیل. لەکاتێکدا ئەمریکا بەشداری کردنی خۆی لەو هێرشانەی سەر حەشد بێبەری کرد بەڵام ئیدانەی نەکردن. شتێکی زۆر گوماناوییە کە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئامانجی عێراقی لانیکەم بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی واشنتۆن، بەڕەچاوکردنی ئەوەی بەرژەورەندی و ئامادەیی بەرچاوی ئەمریکا لەوێ بوونی هەیە. بێلایەنییەکی ناسک کەمپینی «فشاری باڵا»ی واشنتۆن لەسەر ئێران و کاردانەوەی تاران فشاری توند دەخاتەسەر حکومەتی عێراق، کە هاوبەشی هەردوو وڵاتە. پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت: «هیچ کام لە ئەمریکاو ئێران جەنگیان ناوێت کەچی ئەمریکا چاوەڕێی ئەوە لە بەغداد دەکات کە دژی ئێران بوەستێت و ئێرانیش هەمان شتی دەوێت. پەرلەمان دەتوانێت فشار بخاتەسەر حکومەت بەلێسەندنەوەی متمانە [لەحاڵێکدا ئەگەر زانی هاوسەنگی نێوان هەردوولا ڕاناگرێت]. لەکاتێکدا ئێران بەئاسانی دەتوانێت کاربکاتە سەر میلیشیاکانی بۆ دروستکردنی ڕووداوی ئەمنی [وەک تۆڵە لەدژی چالاکییەکانی ئەمریکا لەعێراق]. حکومەت لەژیر فشارێکی گەورەدایە هەم لە ناوخۆ و هەم لەدەرەوە». لەسەروبەندی ئەم فشارەدا بەرپرسە باڵاکانی عێراق سووربونی خۆیان پیشانداوە لە مانەوەیان وەک بێلایەن. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ قەیرانی نێودەوڵەتی وتی، «سیاسەتمان بەردەوام دەبێت لەسەر «یەکەمجار عێراق» و دووربوون لە رووبەڕووبونەوەی ئێران-ئەمریکا.... ئێران بەرژەوەندی لەوەدایە کە عێراق بە سەقامگیری بهێڵێتەوە». بەهەمان شێوە، لەسەر بانگێشتی سەرۆک کۆمار حزب و لایەنە سەرەکییەکان کۆبونەوە، لەنێویشیاندا هاوپەیمانی فەتح، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە ململانێ لەنێوان ئەمریکا و ئێران بەخراپی بەسەر عێراقدا دەشکێتەوە. لەبەڵگەنامەیەکی نهێنیدا ئەوەیان وتووە کە ڕەتی دەکەنەوە عێراق بکەنە «مەیدانێک بۆ یاریزانە پێشبڕکێکەرەکان تا ئەنجامەکانیانی تێدا یەکلایی بکەنەوە». لە وەڵامدانەوەی ڕەخنەکان، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند ئامادەیی سەربازی ئەمریکی لە وڵاتەکەدا یاساییە چونکە حکومەت خۆی داوای پشتیوانی کردووە لەجەنگی دژی داعش. هەروەها ئەوەشی وت کە بەغداد رێنادات بە واشنتۆن بۆ ناردنی سەربازی زیاتر بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی. لە ١٨ی حوزەیران دوای رووداوی موشەکەکان لەنزیک بنکەکانی ئەمریکا، لەبەیاننامەیەکدا لەسەربازانی بیانی قەدەغەکرد کەخاکی عێراق بەکاربهێنن بۆ هێرش دژی درواسێکانی و هەروەها بەبێ بوونی ڕەزامەندی حکومەت هەموو ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی قەدەغەکرد. دواتر بەبڕیارێک جەختی لە دەسەڵاتی حکومەت کردەوە لەسەر گروپە سەربازییەکان و خۆی بێبەریکرد لەهەر چالاکییەک لەدەرەوەی فەرمانی ئەو ئەنجامبدرێت. لەمانگی ئابیدا و دوای هێرشەکانی ئیسرائیل فڕینی مۆڵەت پێنەدراوی لە ئاسمانی عێراقدا راگرت. بەغداد لە هەوڵی ئەوەشدایە خۆی دەرباز بکات لەگێژاوی وزەکەی. لەکاتێکدا بەردەوامە لەپێدانی خەرجی بۆ هاوردەی گاز‌و کارەبای ئێران، لەپرۆسەی ئیمزاکردنی گرێبەستدایە لەگەڵ کۆمپانیاکانی سعودیە، ئەردەن، ئەوروپیەکان، ئەمریکییەکان. بەڵام وەک فواد حسێن، وەزیری دارایی عێراق ڕوونی دەکاتەوە، حکومەت ناتوانێت بازرگانی لەگەڵ ئێران بوەستێنێت: «وەستانی هاوردەی غاز لە ئێرانەوە زیان بە سەقامگیری حکومەت دەگەیەنێت. کێشەکە زیاتر سیاسییە وەک لەوەی تەکنیکی بێت. ئێمە دەتوانین کارەبا و غاز لەوڵاتەکانی تر هاوردە بکەین بەڵام ئەگەر عێراق پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئێران لەق بکات، بەئەگەری زۆرەوە پەرلەمان متمانە لەحکومەت دەسەنێتەوە». حکومەت دەستیکردووە بەگفتوگۆ بۆ چەسپاندنی یاسایەکی تایبەت کە ڕێدەدات خەرجی هاوردەی وزەی ئێران بدات بەدراوی عێراقی لەجیاتی دۆلاری ئەمریکی، ئەو بڕە پارەیە لەهەژمارێکی بانکێکی عێراقیدا دادەنرێت کە ئێران دواتر دەتوانێت بیکێشێتەوە بۆ کڕینی کەلوپەلی عێراقی - بەمەش عێراق خۆی دووردەخاتەوە لەسەرپێچیکردنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران. هەرسێ سەرۆکایەتییەکە لەهەوڵی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندی دیبلۆماسیان لەگەڵ سعودیە، ئیمارات، تورکیا، ئەردەن، میسر، کوەیت بەئامانجی ئەوەی پەیوەندییەکان فرەیی بکەن. لەکاتێکدا سێ سەرۆکایەتییەکە وەک نێوەندگیری فەرمی کار ناکەن لەترسی ئەوەی ئەم کارە فشارەکان بۆ سەر حکومەت زیاد دەکات، بەڵام وەک ڕێڕەوێکی نافەرمی کاریان کردووە بۆ ئاڵوگۆڕی پەیامەکانی نێوان هەردوولا. ڕەنگە ئەم هەوڵانەی سەرکردایەتی عێراق بۆ بێلایەنی بەس نەبن تا وڵاتەکەیان بەدووربگرن لە گێژاوی دەرەکی. لەحاڵەتی قووڵبوونەوەی گرژییەکانی ئێران-ئەمریکا، یان خراپتر بەرەو تووندوتیژی هەنگاو بنێت، کاریگەری دەستبەجێی دەبێت لەسەر سیاسەتی ناوخۆی عێراق و هاوسەنگییە ناسکەکەی دەهەژێنێت، ئەو هاوسەنگییەی سەرکردەکانی پەلەقاژەی هێشتنەوەیانە. خاڵەکانی فشار عێراق رووبەڕووی چەند مەترسییەک دەبێتەوە لە قەیرانەکەی ئێستادا. گومانێکی کەم هەیە کە حزبە سیاسییەکان و گروپە میلیشیاکان کە پەیوەندی دوورودرێژیان هەیە لەگەڵ تاران بەرەی ئێران نەگرن لەحاڵەتی دروستبوونی رووبەرووبونەوەدا، بەتایبەتی ئەگەر بڕوایان وابێت ئەمریکا دەستپێشخەر بووە. فالح ئەلغەزالی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح دەڵێت، «لەئێستادا حزبەکان یەکگرتوون لەسەر دژایەتیکردنی رووبەڕووبونەوەی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەڵام ئەگەر ئەمریکییەکان هێرش ئەنجامبدەن، کاردانەوە دەبێت و خەڵکی ئاسایی عێراقیش یەکەم بەرە دەبن دژی ئەمریکییەکان هەڵدەستن». لەسەردەمی کۆتایهاتنی شەڕی مەزهەبی عێراقەوە، ئێران و هاوپەیمانەکانی بەوریاییەوە مامەڵەیان کردووە لەئەنجامنەدانی دژایەتی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق چونکە دەزانن هێرش کردنەسەر ئەمریکییەکان سەردەکێشێت بۆ جەنگ و هەرکەسێک جەنگەکە دەستپێبکات لەچاوی رای گشتییەوە لێپرسراویەتی لەسەرە. هەرچەندە ئەمە ئەگەری نییە رزگاری ببێت لەکاتی بەردەوامی گرژییەکاندا - جا ئەو گرژیانە هێرشی نوێ بن (ئیسرائیلی یان وڵاتی تر) بۆ سەر کۆگای چەک و تەقەمەنی گروپە چەکدارییەکان یان هێرشی ئەمریکا بێت بۆ سەر ئێرانییەکان یان بۆ سەر خاکی عێراق. ئا لەو حاڵەتەدا هەموو کەس ئەبێت چاوەڕێی ئەوە بکات کە تاران گروپە میلیشیاکانی لەعێراق دەجوڵێنێ بۆ تۆڵەکردنەوە. لە ٢١ی ئابدا ئەبومەهدی ئەلموهەندیس جێگری فەرماندەی حەشد هۆشداری ئەوەیدا ئەگەر هێرشێکی تر بکرێتەوە سەریان ئەوا وەڵامی سەربازییان دەبێت. لە ٢٥ی هەمان مانگیشدا حەشد ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بە ئامانجگرتنی یەکێک لە کاروانەکانیان لە مەودای ئاسمانی کۆنترۆڵکراوی ئەمریکی لەسنورەکانی عێراق و سوریا. بۆ ڕۆژی دواتر پنتاگۆن بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئەمریکای بێبەری کرد لە هێرشەکان، رەنگە ئەمەش لەترسی تۆلەکردنەوەی حەشد بووبێت. حکومەتەکەی عەبدولمەهدی ناتوانێت حەشد بوەستێنێت لەهێرشکردن ئەگەر بیەوێت. کۆنترۆڵی سەرۆک وەزیران بەسەر حەشدەوە هێشتا هەر لاوازە. سەرەڕای هەوڵەکانی بۆ جەخت کردنەوە لە فەرمانی، چەند گروپێک بەردەوامن لە کار‌و کردەوە هاوتەریب لەگەڵ ئەو هێزانەی بەفەرمی تێکەڵکراون بەهێزە ئەمنییەکانی عێراق. ئەم یەکانە تەنانەت لەدەرەوەی کۆنترۆلی حەشدی شەعبیشن. فەرماندەیەکی حەشد دەڵێت، «ئێران جەنگی ناوێت بەڵام ئەگەر دانەیەک رووبدات، پەنا دەباتە بەر هەموو هاوپەیمانەکانی لەعێراق: نەک هەر جەنگاوەرەکانی حەشدی شەعبی بەڵکو هەموو ئەوانەشی لەدەرەوەی کۆنترۆڵی حەشد کار دەکەن». بڕیارەکەی عەبدولمەهدی لە ١ی تەمموزی ٢٠١٩ بۆ تێکەڵکردنەوەی حەشدی شەعبی بەسوپا لەگەڵ ئەوەی ڕێگایەکی یاسایی دەدات بەدەستی حکومەت بۆ داواکردنی لێپرسراویەتی لەو چالاکییەکانەی ئەنجامیدەدات بەڵام توانای حکومەت لە چۆکدادان بەم تۆڕە، حەشد و چەکدارەکانی دەرەوە، کە پەیوەندی پتەویان هەیە لەگەڵ هاوپەیمانی فەتح هێشتا هەر سنوردارە. هێرشی تر بۆ سەر پێگەکانی حەشد گروپە میلیشیاکە دەخاتە دۆخێکەوە کە وەک بەرگریکەری سەرەوەری عێراق ڕەفتار بکات دژی هێرشەکانی بێگانە. سیناریۆیەکی تر کە ئەگەری روودانی هەیە و هێندەی یەکەم مەترسیدارە ئەوەیە کەئێرانێک ببینین رووبەڕووی فشاری ئابووری توند بکرێتەوە. ڕەنگە لەهەر ساتێکدا تۆڵە بکاتەوە بە بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەعێراق. ڕەنگە ئێران ئەوەی پێباشتر بێت بەرەنگاری مەترسی رووبەڕووبەنەوەی ئەمریکا ببێتەوە وەک لەوەی قەیرانی ناوخۆیی دروست ببێت بەهۆی داڕووخانی ئابورییەوە. لەلایەکی ترەوە پرۆژەیاسای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق لەناو پەرلەمان ئاکامی مەترسیداری دەبێت چونکە سەرەڕای ئەوەی داعش تێکشکاوە بەڵام شانە نوستوەکانی ماوە بەتایبەتی لە شوێنە سەختەکان. بەردەوامی هەماهەنگی سوپای عێراق و هێزەکانی ئەمریکا گرنگە بۆ سەرهەڵنەدانەوەی داعش. کۆتا خاڵ ئەوەیە کە بەبێ ڕووبەڕووبوونەوەی هەردوولاش، ڕەنگە ئێران و هاوپەیمانەکانی لەناو پەرلەمان هەوڵی ئەوەبدەن سەنگەر لە حکومەت بگرن. خۆپیشاندانەکان بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری لەساڵی ڕابردوو ئەمساڵدا ڕەنگە وا لەبەرەکانی پەرلەمان بکات دەستبەرداری حکومەت ببن، ئەمەش وادەکات سەرۆک وەزیران پشت ببەستێت بە هاوپەیمانی فەتح و لایەنە ئێرانییەکانی تر تا متمانەی لێنەسەنرێتەوە لەبەرامبەریشدا ئەمان فشار دەخەنەسەری کە یان رووبەڕووی ئەمریکا ببێتەوە یان دوچاری متمانە لێسەندن دەبێتەوە. کەمکردنەوەی مەترسی ڕووبەڕووبونەوە ئیدارەی ترەمپ دەبێت کەلێنی نێوان ئەوەی دەیەوێت لە بەغدادو ئەوەی بەغداد دەتوانێت بۆی دەستەبەر بکات بەرتەسک بکاتەوە. ئەو فشارەی واشنتۆن دەیخاتە سەر عێراق بۆ پابەندبوونی بەسزاکانییەوە کاریگەری نەویستراو دروستدەکەن. ئەمریکا دەشبێت دژی ئێران بوەستێتەوە بەهەر نرخێک بێت، دەستەکەوتەکانی دوای ٢٠٠٣ێی بپارێزێت بە مانەوەی هێزەکانی لەعێراقدا، و ڕێگەبگرێت لە سەرهەڵدانەوەی داعش. لەلایەکی ترەوە دەبێت ئێرانیش سوودەکانی خۆ دوورخستنەوە لەو کردەوانە ببینێت کەدەبێتە ناسەقامگیرکردنی وڵاتە دراوسێکەی. عێراقێکی سەقامگیر لەپێگەیەکی باشتر دەبێت بۆ هاوکاریکردنی تاران لەکەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی سزاکانی ئەمریکا بەتایبەتی لەم کاتەدا کە فرۆشتنی نەوتی کەمبوەتەوە و پشتی بەستووە بەبازرگانی کەرتەکانی دیکە، بەتایبەتی لەگەڵ عێراقدا. بۆ دوورخستنەوەی هەر مەترسییەکی رووبەڕووبونەوە، بەرپرسانی ئێران دەبێت لە پەیوەندیدا بن لەگەڵ عێراقی هاوپەیمانیاندا کە پێیان ڕابگەیەنن خۆیان بەدووردەگرن لەهەر کردەیەکی هاندەری جەنگ. بەڵام بۆ سەرکردەکانی عێراق، دەبێت بەردەوام بن لە چەسپاندنی بێلایەنی خۆیان لە ململانێی ئەمریکا-ئێران. حکومەت دەبێت ڕاشکاوانە بە ئیدارەی ترەمپ بڵێت کە ناتوانێت پەیڕەوی لەو پێوەرانە بکات بۆی دیاریکردووە دژی ئێران بەبێ خراپ بەسەردا شکانەوەی ناوخۆیی لەڕووی سیاسی و سەربازییەوە، بەڵام دەکرێت نەخشەڕێگایەکی ئەمریکا قبوڵ بکات لە شەش مانگی داهاتوودا بۆ قایلکردنی ئیدارەی ترەمپ، ئەویش بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانە لەگەڵ وڵاتە عەرەبییەکان و ئیمزاکردنی گرێبەستی وزەیە لەگەڵ کۆمپانیا نائێرانییەکان. حکومەتی عێراق دەشتوانێت ئەو پاڵپشتییەی لە هاوپەیمانی وڵاتانی تر بەدەستیهێناوە بەهۆی جەنگی دژی داعشەوە بەکاری بهێنێت بۆ هاوسەنگڕاگرتنی وڵاتەکەی لەململانێی ئەمریکا-ئێران‌دا.
شاناز حه‌سه‌ن به بڕیارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌مه‌ودوا سیستمێکى نوێى «داتابه‌یس» لهخوێندنگهکانى هه‌رێم جێبه‌جێده‌کرێت، بۆ ئەو مه‌به‌سته‌ش ڕاهێنان به 1400 به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌در و مامۆستا کراوه. هاوکات به وته‌ى مامۆستایانى ڕاهێنراو، سیستمه نوێیه‌که سه‌رقاڵى و بارگرانیی بۆ ئیداره‌ى خوێندنگەکان دروستده‌کات. له‌هه‌رێمى کوردستاندا نزیکه‌ى حه‌وت هه‌زار خوێندنگەو یه‌ک ملیۆن و 700 هه‌زار خوێندکار هه‌یه، له رابردوودا‌و تائێستاش جگه له هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ى ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواى سلێمانى، هیچ سیستمێکى ئه‌لیکترۆنى نه‌بووه بۆ کاروبارى ئیداریی ناوه‌نده‌کانى خوێندن. نزیکه‌ى 10 ساڵه له سنوورى په‌روه‌رده‌کانى ڕۆژئاوا و ڕۆهه‌ڵاتى سلێمانى، سیستمێکى داتابه‌یس، که «سیستمى داتابه‌یسى بوار» ناسراوه که‌وته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، که تائێستاش کارى پێ ده‌کرێت. بوار تاهیر، سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌ى «داتابه‌یس» له په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوا/ سلێمانى، به هاوڵاتى وت» پرۆژه‌که زیاتر له (1000) خوێندنگه کارى پێده‌کات، ده‌توانرا سودى لێوه‌ربگرێت وه‌ک داتابه‌یسى بوار هیچ ئاگادار نه‌کراوینه‌ته‌وه و ماوه‌ى 10ساڵه ئه‌زمونمان هه‌یه و به‌رده‌وام کارمان بۆ کردووه، به‌رده‌وام شتمان بۆ زیادکردوه«. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که سیستمه‌که زۆر هه‌نگاوى بڕیوه‌و تائێستا هه‌ر کێشه‌یه‌کى هه‌بوبێت چاره‌سه‌ر کراوه‌و به‌رده‌وام گۆڕانکارى تێدا کراوه. به‌بڕیارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم، له‌مه‌ودوا خوێندنگه‌کان سیستمێکى نوێى ئه‌لیکترۆنى داتابه‌یس که به سیستمى (E- parwarda) ناسراوه جێبه‌جێ ده‌که‌ن، سیستمه‌که‌ش له‌ساڵى خوێندنى 2019- 2020 ه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت. به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى سیستمه‌که‌ش، خولێکى یه‌ک مانگی داتابه‌یس له 30/6،2019 بۆ 30/7/2019 بۆ ئیداره‌ى خوێندنگەکان کرایه‌وه، به‌پێى زانیارییه‌کانى هاوڵاتى له کۆی نزیکه‌ى 7 هه‌زار خوێندنگە، 4 هه‌زار خوێندنگە به‌شدارى خوله‌کانیان کردووه. دێکان ره‌ئوف، لێپرسراوى به‌شى پلانى په‌روه‌رده‌یی له په‌روه‌رده‌ى سلێمانى/ ڕۆژئاوا‌و ڕاهێنهرو لێپرسراوى سیستمى داتابه‌یس، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى» تائێستا دوو خول کراوه‌ته‌وه، له سنوورى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژى ڕۆژئاوا (247) خوێندنگە به‌شدارییان کردووه«. به‌رزان ئه‌بوبه‌کر، یاریده‌ده‌ر له خوێندنگەى قه‌ده‌م خێر، حه‌وت ساڵه وه‌ک یاریده‌ده‌ر کارده‌کات، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى» ئێمه ئێستا خولمان بینیوه و تا ئاستێک پێی ئاشنا بوین، به‌ڵام تازه که‌وتۆته کار‌و زۆر شاره‌زا نین لێى». ڕاشیگه‌یاند «ئه‌م سیستمه که‌مێک گشتگیرتره و ده‌توانى له‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه به ئۆنلاین زانیاریه‌کان داخڵ بکه‌یت و ئاگادارى داتا‌کان بیت». به‌وته‌ى مامۆستا به‌رزان، قورسى و ئالۆزى ئه‌م سیستمه تازه‌یه ئه‌وه‌یه: زانیارى زۆر ورد داوا ده‌کات، که له‌وانه‌یه مامۆستاکه خۆى ئه‌و زانیاریانه نه‌زانێت. ئارام ئه‌نوه‌ر، یاریده‌ده‌ری خوێندنگەى وڵات و یه‌کێک له به‌شداربوه‌کانى خوله‌که له‌و باره‌یه‌وه بۆ هاوڵاتى، وتى «سیستمى داتابهیسهکهى پێشووتر زۆر ئاسانتر بوو، زهختێکى زۆر زیاتر ده‌که‌وێته سه‌ر به‌ڕێوبه‌رو یاریده‌ده‌ره‌کان، ئێستا ئه‌و خه‌ته‌ى پێیانداوین من تائێستا کارم پێ نه‌کردووه چونکه به‌رنامه‌که قورسه و کارى پێناکرێت». هاوکات دانا عوسمان، مامۆستایه‌کى کۆمپیته‌ره لهخوێندنگهیهکى سلێمانى وتى» ئه‌م سیستمه قورستره، چونکه کار له‌سه‌ر زانیارى وردى مامۆستا و خوێندکار ده‌کات، چونکه زۆر شتى وردى تێدایه که زۆر پێویست نیه«. سه‌باره‌ت به نیگه‌رانى ئیداره‌ى خوێندنگەکان، دێکان ره‌ئوف، وتى» داتا واته کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى و به‌و پێیه‌ش بۆ به ئه‌لیکترۆنیکردنى سیستمى په‌روه‌رده پێویسته، ده‌ستپێکى هه‌موو کارێک ئاسان نیه و کارێکى ئاوا ورد‌و پوخت ئاسان نیه و کارکردنى ئه‌وێت. سیستمى نوێى داتابه‌یس، به‌شێوه‌ی «ئۆنلاین» هو ڕاسته‌وخۆ به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. به وته‌ى دێکان ڕه‌ئوف: باشى ئه‌م سیستمه له‌وه‌دایه بازنه‌یه‌کى دروستکردووه له‌نێوان په‌روه‌رده‌کان و وه‌زاره‌ت و په‌روه‌رده‌ى قه‌زا و ناحیه‌کان». لێپرسراوهکهى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوا، باسی له‌وه‌کرد: ئه‌م سیستمه به ئۆنلاین هه‌موو په‌روه‌رده‌کان ده‌به‌ستێته‌وه به‌یه‌که‌وه و به‌و پێیه‌ش پێویسته هه‌موو خوێندنگه‌کان هێڵى ئینته‌رنێتیان هه‌بێت. هه‌روه‌ک وتیشى «له‌ئێستادا هه‌موو به‌شداربوه‌کان هێڵى ئینته‌رنێتیان پێدراوه‌و تاساڵێک ده‌توانن به‌کاریبهێنن، به‌ڵام ڕاسته خاوه‌و به‌کارهێنه‌رى زۆره، له‌دواتردا ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، له چوار به‌شى خوێندنگه‌کان ئێستا سێ به‌شى ئه‌م سیستمه‌یان پێگه‌یشتووه و له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا هه‌موو خوێندنگه‌کان کارى پێده‌که‌ن». سیسته‌مه نوێیه‌که به‌شێوه‌ى «ئۆنلاین» و تۆمارکردنى زانیارییه‌کانى خوێندنگەکان به‌شێوه‌ى «ئۆنلاین»ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێڵى ئینته‌رنێت بۆ سه‌رجه‌م خوێندنگە به‌شداربووه‌کان دابینکراوه، به‌ڵام وه‌کو مامۆستایان ئاماژه‌ى بۆ ده‌که‌ن، یه‌کێک له‌گرفته سه‌ره‌کییه‌کان کارنه‌کردنى هێڵی ئینته‌رنێته. له‌و باره‌یه‌وه مامۆستا ئارام، وتى «کێشه‌ى هێڵى ئینته‌رنێت، کێشه‌یه‌کى گه‌وره‌ى زۆرێک لهخوێندنگهکانه کههێڵهکان زۆر خاون و کارى پێناکرێت» هه‌روه‌ک مامۆستا به‌رزان، باسى له‌وه‌شکرد که هێڵى ئینته‌رنێت گه‌وره‌ترین کێشه‌یه و وتى «ئه‌م هێڵى ئینتهرنێتهى که ئێستا پێمان دراوه زۆر خاوه، بۆیه له‌وانه‌یه ئه‌وه ته‌نیا بازرگانییه‌ک بێت، چونکه کۆمه‌ڵێک خه‌تى زۆر فرۆشراوه له‌کاتێکدا سودیشى نابێت». به‌پێى ئه‌زمونى خۆشى له‌بوارى کۆمپیته‌رو ئینته‌رنێت، م. دانا وتى «به‌و پێیه بێت سه‌رکه‌وتوو نابێت، چونکه زۆر کێشه هه‌یه کاتێک داخڵکردنى نمره‌ى خوێندکاران، پێویسته بوارى سکوێریتیهکهى زۆر به‌قوه‌ت بێت که‌ڕێگرى لههاککردن بکرێت». به‌جێبه‌جێکردنى سیستمى نوێى داتابه‌یس، سیستمى داتابه‌یسى پێشووتر ڕه‌تده‌کرێته‌وه‌و له‌ئێستاوه کار به‌هیچ سیستمێکى تر ناکرێت. بوار تاهیر، سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌ى داتابه‌یسى خوێندنگاکان، به هاوڵاتى ڕاگه‌یاند»هیچ ڕێنمایى به‌ئێمه نه‌کراوه‌و ئاگادار نین که‌ئه‌م سیتسمه بۆ ڕه‌فز کراوه‌و بۆ گۆڕدراوه به سیتمێکى تر». بوار وتیشى» که‌سانێک نیه بیه‌وێت گوێت لێبگرێت و که‌سانێک نایانه‌وێت بکرێت «. هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه دێکان ڕه‌ئوف، وتى» به‌نوسراو ئاماژه‌ى پێ نه‌کراوه که داتابه‌یسى بوار ڕه‌ت بکرێته‌وه، به‌ڵام له وه‌زاره‌ته‌وه ئه‌وه وتراوه که هه‌موو سیستمه‌کانی پێشووتر ڕه‌تبکرێته‌وه«.
هاوڵاتى جموجۆڵ لە پەرلەمانى عێراق دەستپێکردووە بە ئاڕاستەى گۆڕانکاریی وەزارى لەکابینەى حکومەتدا بەسەرۆکایەتى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران، کوردیش تا ئێستا «یەکدەنگ نییە» لەو بارەیەوە، ئەگەرچى سەرجەمیان پشتیوانى لەمانەوەى سەرۆکى حکومەت دەکەن. جموجۆڵەکان لەدوو ئاڕاستەوەیە، ئاڕاستەیەکیان ئۆپۆزسیۆنن کە دیارترینیان رەوتى حیکمەى عەممار حەکیم و هاوپەیمانى فەتحە بەسەرۆکایەتى حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى پێشوو، ئاڕاستەکەى دیکەش لە لیستى سائیرونى سەر بە رەوتى سەدرەوەیە بەسەرۆکایەتى موقتەدا سەدر کەیەکێکە لەسەرەکیترین پێکهێنەرەکانى حکومەت و خاوەنى پەنجا کورسییە لە پەرلەمانى عێراق. موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر بەم دواییانە چەند جارێک رەخنەى توندى لە حکومەت گرتووە بەوەى نەیتوانیوە خزمەتگوزاریی پێویست بۆ هاوڵاتیان دابین بکات و داوایکردووە حکومەت هەوڵەکانى خێراتر بکات لەو بارەیەوە. کۆتایی مانگى رابردوو حاکم زاملى سەرکردە لە رەوتى سەدر رایگەیاندبوو، تا ئێستا حکومەت شتێکى روونى بۆ هاوڵاتیان نەکردووە، هەندێک لە وەزیرەکان کارى پێویستیان نەکردووە، هەندێکى دیکەشیان لە تۆمەتى گەندەڵییەوە تێوەگلاون، جموجۆڵ هەیە بۆ لەکارخستنى پێنج وەزیر، ئەوەش یەکەم گۆڕانکاری وەزارى دەبێت و هەنگاوى دواتریشى بەدوادا دێت. کوتلە سیاسییەکان و ئەو فراکسیۆنانەى هەوڵیان بۆ گۆڕانکاریی وەزارى دەستپێکردووە، ناوى هیچ کام لەو وەزیرانەیان ئاشکرانەکردووە کە هەوڵى لەکارخستنیان دەدەن، بەڵام لە وەرزى پێشووى یاسادانانى پەرلەماندا چەند وەزیرێک لەلایەن پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەکانەوە بانگهێشتکران، لەناویاندا وەزیرى دارایی، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک باس لە ئەگەرى هەوڵدان بۆ گۆڕینى عادل عەبدولمەهدیش دەکەن. حەسەن ئالى ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى پێیوایە، پرسی گۆڕانکاریی وەزاری و باسکردن لە گۆڕینى عادل عەبدولمەهدى شتێکى قورسە بۆ عێراق و ئەگەرى نزیک نییە رووبدات، چونکە پۆستەکان بەپێی پشکى حزب و پێکهاتەکان دابەشکراون. حەسەن ئالى بە هاوڵاتى وت «کورد پشتیى عادل عەبدولمەهدى دەگرێت و لەگەڵ مانەوەیدایە وەک سەرۆکى حکومەت، لەپرسی گۆڕانکاریی وەزاریشدا نابێتە تەرەف». وتیشى «پرسی پێکهێنانى حکومەت و هەر گۆڕانکارییەک کە تێیدا بکرێت لە عێراق کارێکى قورسە، چونکە لایەنە دەرەکییەکان بەتایبەتى وڵاتانى زلهێز و ئیقلیمى رۆڵی خۆیان تێدا هەیە و پرسەکە تەنها پەیوەست نییە بە لایەنە عێراقییەکانەوە». حکومەتى عێراق بەسەرۆکایەتى عادل عەبدولمەهدى کەمتر لە ساڵێکە لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە متمانەى پێدراوە، بەڵام هێشتا بەتەواوى کابینەى حکومەتەکە پڕنەکراوەتەوە بەهۆى کێشمەکێشى کوتلە سیاسییەکانەوە. رۆژى 24ى ئۆکتۆبەرى 2018 بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق عادل عەبدولمەهدى بۆ سەرۆک وەزیران دەستنیشان کرد، هەمان رۆژ پەرلەمانى عێراق دەنگیدا بە 18 وەزیرى کابینەکە و عادل عەبدولمەهدیش سوێندى یاسایی خوارد، رۆژى دواتر بەفەرمى حەیدەر عەبادى دەسەڵاتى رادەستکرد. لەناو پێکهاتەکاندا کورد بە بەهێزى پشتیوانى لە عادل عەبدولمەهدى دەکات، هەرچەندە لایەنە کوردییەکان بەتایبەتى پارتى و یەکێتى لەسەر پۆستەکانى حکومەتەکەى لە ململانێی توندا بوون، بەڵام پشتیوانى بەهێزى عەبدولمەهدین کە بە دۆستى کورد دادەنرێت. هەوڵدان بۆ گۆڕانکاریی وەزارى لە کابینەى حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدى هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەى هەڵبژاردنى پارێزگاکان لە عێراق کە بڕیارە لەنیسانى ساڵى داهاتوودا بەڕێوەبچێت، کە بەبڕواى جەمال کۆچەر ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکگرتوو، ئەوە هۆکارى سەرەکى پشت وروژاندنى ئەم پرسەیە لە ئێستادا. جەمال کۆچەر بە هاوڵاتى وت «فراکسیۆنى سائیرون کە پێکهێنەرى سەرەکى حکومەتە هەوڵەکانى لەو بارەیەوە دەستپێکردووە، دەیەوێت لەو رێگەیەوە هەڵبژاردنى پارێزگاکان بباتەوە، هەروەک چۆن هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقى بردەوەو زۆرترین کورسی بەدەستهێنا». وتیشى «پێموایە ئەم رەوشە هەڵبژاردنى پارێزگاکان بەردەوام دەبێت و هەندێک وەزیر دەبنە قوربانى، بەڵام پرسی گۆڕینى عادل عەبدولمەهدى ئاسان نییەو بەدیلى گونجاو نییە کە سائیرون پەناى بۆببات». فرکسیۆنى سائیرونى سەر بە رەوتى سەدر لە حوزەیرانى ئەمساڵدا داوای‌کرد عادل عەبدولمەهدى و حکومەتەکەى بانگهێشتى پەرلەمان بکرێن و وەڵامى پرسیارى پەرلەمانتاران بدەنەوە لەبارەى ئەو کارانەى حکومەت کردویەتى، بەرپرسیارێتى تەواونەکردنى کابینەکەى حکومەتیشى خستبووە ئەستۆى سەرۆک وەزیران. تا ئێستا بەتەواوى روون نەبووەتەوە ئەگەر پرسی گۆڕانکاریی وەزارى بچێتە پەرلەمانى عێراق، فراکسیۆنە کوردییەکان بەگشتى هەڵوێستیان چۆن دەبێت لەو بارەیەوە، بەڵام بەوتەى جەمال کۆچەر کورد لەو پرسەدا دابەش دەبێت. «هەندێک پەرلەمانتار هەیە بە قسەى فراکسیۆنەکەشى ناکات، جگە لەوە فراکسیۆنە کوردییەکان هاوهەڵوێست و یەکدەنگ نین لەسەر پرسەکان و بەشێک لە وەزیرە کوردەکان هاوڕایی سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکانى لەسەر نەبووە، بۆیە پێموایە کورد لەو پرسەدا دابەشدەبێت»، جەمال کۆچەر وایوت. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە، لە پرسی متمانە سەندنەوە لە عادل عەبدولمەهدیدا فراکسیۆنە کوردییەکان یەکدەنگ دەبن، چونکە گونجاوترین سەرۆک وەزیرانە بەلاى کوردەوە، بەتایبەتى لە پرسی ناردنى موچەى فەرمانبەراندا. بەپێى رێکارەکان هەر وەزیرێک کە پەرلەمان بیەوێت لێپرسینەوەى لەگەڵدا بکات دەبێت سەرەتا بانگهێشت بکرێت و دواتر وەڵامەکانى بخرێتە دەنگدانەوە، ئەگەر پەرلەمانتاران بڕوایان بە وەڵامەکان نەبوو لەکاردەخرێت، ئەگەرنا لەپۆستەکەى دەمێنێتەوە، ئەگەریش سەرۆکى حکومەت لەلایەن پەرلەمانەوە لەکاربخرێت تەواوى کابینەکە هەڵدەوەشێتەوە. بەهار مەحمود ئەندامى پەرلەمانى عێراق لەفراکسیۆنى گۆڕان پێشبینى ناکات کاربگاتە سەندنەوەى متمانە لە وەزیرەکان و دەڵێت رەنگە لە چوارچێوەى لێپرسینەوە لە وەزیرەکان تێپەڕنەکات. وتیشى «ئەو پرسە پەیوەندى بە کێشمەکێشى شیعەکان لەلایەک و کێشمەکێکى شیعە لەگەڵ سوننە و کوردیش هەیە». لەبارەى هەڵوێستى فراکسیۆنە کوردییەکانەوە، بەهار عەبدولرەحمان باسى لەوەکرد هێشتا هەڵوێستیان یەکنەخستووە لەو بارەیەوە، بەڵام لەسەر پرسی مانەوەى عادل عەبدولمەهدى فراکسیۆنەکان هاوڕان، بۆ وەزیرەکانیش پێویستە فراکسیۆنەکان کۆبنەوەو هەڵوێستیان یەکبخەن.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مساڵ 12 مۆڵه‌تیان داوه بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆژه، که گوژمه‌کانیان ده‌گاته نزیکه‌ى 800 ملیۆن دۆلار، چاوه‌ڕوانن تا کۆتایى ئه‌مساڵ بگاته یه‌ک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار. عه‌زیز سه‌عید، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه‌ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا کاریگه‌ریى قه‌یرانى دارایى له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ران بوونى هه‌ر ماوه‌و و پڕۆژه‌کان دواکه‌وتوون. هه‌روه‌ها جه‌ختده‌کاته‌وه هێشتا کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن لامه‌رکه‌زیه‌ت جێبه‌جێ بکرێت و «رۆتینات وه‌به‌رهێنه‌ر سارد ده‌کاته‌وه و کاره‌کان خاوتر ده‌کاته‌وه«. هاوڵاتى: دۆخى وه‌به‌رهێنان چۆنه به‌تایبه‌ت دواى کۆتایى هاتنى قه‌یرانى دارایى؟ عه‌زیز سه‌عید: دیاره ئه‌و دۆخه‌ى پێشتر هه‌بووه بابه‌ته‌کانى قه‌یرانى دارایى و ئاڵۆزییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا شه‌ڕى داعش کاریگه‌رى ته‌واوى له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان هه‌بووه، به‌راستى که‌رتى وه‌به‌رهێنان له 2014 بۆ 2018 دواکه‌وتووه، چوار ساڵى قورس و بێ ئیش و کار به‌ڕێکراوه، زۆرێک لهوهبهرهێنهرهکان چوون بۆ وڵاتى ئیقلیمى و ناوه‌راست و خوارووى عێراق، ئێستاش ئاسه‌وارو کاریگه‌رییه‌کانى قه‌یرانى دارایى له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ران و وه‌به‌رهێنان هه‌ر ماوه که له‌و ساڵانه‌دا مۆڵه‌تێکى زۆر که‌م دراوه. له‌ساڵه‌کانى 2011 و 2012 دا ساڵانه 30 بۆ 40 پرۆژه مۆڵه‌تى پێ ده‌درا به‌ڵام له قه‌یرانى داراییدا ساڵانه شه‌ش مۆڵه‌ت دراوه. له‌به‌شى دووه‌مى ساڵى 2018وه که موچه باش بوو ئاڵۆزیه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا که‌مبونه‌وه دیاره پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنان جوڵه‌ى تازه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیووه به‌تایبه‌ت له 2019 ده‌رکه‌وت که له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ره‌کاندا گفتوگۆمان کردووه هه‌وڵى سه‌رو ئێمه‌ش هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى ئاشتببینهوهو بێنه‌وه کار بکه‌ن. هاوڵاتى: واتا بۆ ئه‌مساڵ چه‌ند مۆڵه‌ت دراوه‌و چه‌ند داواکارى هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه ئه‌نجام بده‌ن؟ عه‌زیز سه‌عید: بۆ ساڵى 2019 ژماره‌یه‌کى زۆر باش مۆڵه‌ت دراوه به‌راورد به ساڵانى رابردوو که تا ئێسا 12 مۆڵه‌ت دراوه، به کۆى گشتى پڕۆژه مۆڵه‌ت پێدراوه‌کان تا ئێستا گوژمه‌که‌ى ده‌گاته نزیکه‌ى 800 ملیۆن دۆلار، به‌ڵام تا کۆتایى ئه‌مساڵ مۆڵه‌تى دیکه ده‌ده‌ین و چاوه‌ڕێین وه‌به‌رهێنان له‌مساڵدا بگاته یه‌ک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار. ئه‌مساڵ 200 داواکارى بۆ پرۆژه هه‌یه له‌وانه 70 پرۆژه‌یان داواى زه‌ویمان بۆ کردووه و ره‌زامه‌ندى سه‌ره‌تایى هه‌یه و پرۆژه‌ى بونیاتنه‌رى تێدایه و پڕۆژه‌ى ستراتیژى تێدایه. هاوڵاتى: ئهولهویەت ده‌ده‌ن به چ جۆره پرۆژه‌یه‌ک، که‌رتى گه‌شتوگوزارو پیشه‌سازى یا نیشته‌جێبوون؟ عه‌زیز سه‌عید: وه‌کو وه‌به‌رهێنان له سێ سێکته‌ردا زۆر کاریگه‌رین پیشه‌سازى و گه‌شتوگوزارو کشتوکاڵى که زیاتر گرنگیان پێ ده‌ده‌ین و هه‌ڵبه‌ت نیشته‌جێبونى تێدا بووه، به‌ڵام کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێدانى مۆڵه‌تى بۆ پڕۆژه‌کانى نیشته‌جێبوون ڕاگرتووه جارێ کارى تێدا ناکه‌ین تا ئه‌وکاته‌ى رێنمایى ده‌رده‌چێت له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنانه‌وه. پرۆژه‌ى پیشه‌سازى گه‌وره‌ى تێدابووه‌و له‌بواره‌کانى خوێندن و بازرگانى و ته‌ندروستى هه‌ر یه‌که‌و به‌پێى پلان کار ده‌که‌ین. هاوڵاتى: بڕیاره له‌شوێنى سایلۆى سلێمانى پڕۆژه‌یه‌کى گه‌وره‌ى داونتاون دروست بکرێت، به‌ڵام له‌دواى ئه‌وه‌ى له 2017 مۆڵه‌تیان پێدراوه هێشتا ده‌ستى پێنه‌کراوه؟ هۆکاره‌که‌ى چییه؟ عه‌زیز سه‌عید: به‌نسبه‌ت داونتاون فکره‌یه‌ک بوو له پارێزگاى سلێمانى کێبڕکێى بۆ کراوه‌و کۆمه‌ڵێک به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پێ دروستکراوه‌و سایلۆیهکى له سه‌یدسادق پێ دروستکراوه که دوو هێنده‌ى سایلۆکه‌ى سلێمانى ده‌بێت و چل هه‌زار تۆن ده‌گرێت، ماوه‌یه‌کى ویست بۆ ته‌قاندنه‌وه‌و فرێدانى خۆڵ و خاشاکهکهى. ئێستا له‌گه‌ڵ شاره‌وانى و قایمقامیه‌ت خه‌ریکى ئه‌وه‌ین که زه‌وى بۆ کارگه‌ى ئاردى سه‌فین دابین بکه‌ین که له‌ناو سایلۆکه‌ى سلێمانیدا بووه که ده‌بێت بچێته ده‌ره‌وه‌و زه‌وى بۆ ته‌رخان بکه‌ین کارى باشمان بۆ کردووه و پارێزگارى سلێمانى و داواکارى گشتیش له‌سه‌ر خه‌تن. ئه‌و پڕۆژه‌یه که‌له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رێکه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت گرنگى زۆرى هه‌یه پرۆژه‌که مۆتێل و مۆڵى تێدایه و له‌پشته‌وه‌ى له‌سه‌دا 35% نیشته‌جێبونى تێدایه و سیمایه‌کى جوان ده‌دات به شه‌قامى شه‌کره‌که. هاوڵاتى: پرۆژه‌کانى نیشته‌جێبوون ئێوه نرخاندنیان بۆ ده‌که‌ن که به‌هه‌مان نرخ بفرۆشرێنه‌وه؟ عه‌زیز سه‌عید: ڤێلاو شوقه‌کان نرخاندنى بۆ کراوه‌و پرۆژه‌کانى نیشته‌جێبوون، به چه‌ند دیارى کراوه هه‌ر به‌وه‌نده فرۆشراونه‌ته‌وه، ته‌بعه‌ن ڕۆژه‌کانى نیشته‌جێبوون له‌ساڵى 2012وه نرخاندنیان بۆ کراوه. هاوڵاتى: پێتانوایه پڕۆژه‌کانى نیشته‌جێبوون خزمه‌تى توێژه جیاوازه‌کانى کۆمه‌ڵگاى کردووه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى هه‌ژار و داهاتى مانگانه‌یان خۆژێنییه؟ عه‌زیز سه‌عید: زۆر پڕۆژه‌ى نیشته‌جێبوون له‌سلێمانیدا بۆ توێژه جیاوازه‌کان ئه‌نجامدراوه و کارکردن له‌هه‌ندێکیاندا به‌رده‌وامه، له‌رێگه‌ى یه‌کێتى مامۆستایانه‌وه هه‌زارو سه‌د یه‌که زیاتر بۆ مامۆستایان دروست ده‌کرێت، کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و پزیشکان و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کى دیکه له‌جێبه‌جێکردندان که زۆربه‌یان به قیستى 10 ساڵ و هه‌شت ساڵ ئه‌نجام دراون، به نرخى 50 هه‌زار دۆلار که به‌راورد به نرخه‌که‌ى کوالێتیهکهشى زۆر باشه. هاوڵاتى: کابینه‌ى نۆیه‌م ده‌ستى کردووه به چاکسازى، چیتان داوا کردووه له سه‌روو خۆتان تا ئێوه‌ش چاکسازى بکه‌ن؟ عه‌زیز سه‌عید: ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له ماوه‌ى 28 رۆژدا داواى پلانى لێکردووین، ئێمه چى بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى دۆخه‌که باش بکه‌ین، نه‌مانى رۆتین بوونى ماسته‌ر پلانى تۆکمه‌یه که کار ئاسانى بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران بکه‌ین. هاوڵاتى: تاچه‌ند گرنگه به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کان لامهرکهزییهتیان هه‌بێت تا رۆتین به‌ته‌واوى نه‌هێڵن؟ عه‌زیز سه‌عید: ئێمه ئێستا لامهرکهزیهتمان نییه و ده‌سه‌ڵات لاى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانه، ئه‌مه رۆتینى دروستکردووه که ده‌سه‌ڵات لاى ئێمه نییه، له‌کابینه‌ى پێشوو سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان ده‌سه‌ڵاته‌کانى گێڕایه‌وه بۆ خۆى که پێشتر لامه‌رکه‌زیه‌ت هه‌بوو، هه‌ندێ لهوهبهرهێنهرهکان به‌هۆى زۆرى رۆتین و دواکه‌وتنى کاره‌کانه‌وه بێزار بوون یا وازیان هێناوه. له ئه‌وله‌ویه‌تى لیژنه‌ى دانوسان له‌نێوان لایەنه‌کان بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت باسى لامه‌رکه‌زیه‌ت کراوه و ئێمه‌ش ئێستاش پێداگیرى له‌سه‌ر لامه‌رکه‌زیه‌ت ده‌که‌ین که یه‌ک په‌نجه‌ره هه‌بێت. هاوڵاتى: بۆ وه‌به‌رهێنان لامه‌رکه‌زیه‌ت چ گرنگیه‌کى هه‌یه؟ عه‌زیز سه‌عید: لامه‌رکه‌زیه‌ت له‌هه‌موو دنیا گرنگه به‌تایبه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران، ئیزعاج کردن و هێنان و بردنى وه‌به‌رهێنه‌ر و داواکارییه‌که‌ى بۆ پێدانى مۆڵه‌ت و جێبه‌جێ کردنى رێنماییه‌کان وا ده‌کات وه‌به‌رهێنه‌ر سارد بکاته‌وه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پارێزگا شارهزاترهو ئه‌و ده‌زانێت ئه‌م شاره چى پێوێسته، رێزى زۆرم بۆ سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و وه‌کو من نازانێ سلێمانى چى پێویسته ئێمه شاره‌زاى ورد‌و درشتین له‌م شاره‌دا، ئێمه ده‌زانین که‌لارو ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه چی پێویسته، ئه‌گه‌ر بڕیارى پێدانى مۆڵه‌ت لاى ئێمه بێت ئاسانتر بریارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ین و وه‌به‌رهێنه‌ریش ماندوو نابێت. هاوڵاتى: کێشه‌ى زه‌وى پێدانتان هه‌یه به وه‌به‌رهێنه‌ر کاتێک داواى جێبه‌جێ کردنى پڕۆژه‌یه‌ک ده‌کات؟ عه‌زیز سه‌عید: ئێمه کێشه‌ى زه‌ویمان هه‌یه، شاره‌وانى و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى لێ ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، زۆر پڕۆژه هه‌بووه به‌هۆى نه‌بوونى زه‌وییه‌وه نه‌توانراوه جێبه‌جێ بکرێت، کارگه‌یه‌کى چیمه‌نتۆ هه‌یه سێ ساڵه نه‌یتوانیووه ده‌ستبه‌کار بێت له‌به‌رئه‌وه‌ى خه‌ڵکى ئه‌و ناوچانه رێگه ناده‌ن کارگه‌یه‌کى چیمه‌نتۆ دروست بکرێت له‌کاتێکدا که خه‌ڵکه‌که قهرهبوشیان وه‌رگرتۆته‌وه، خه‌ڵکى عه‌شایه‌ر رێگا ناده‌ن کارگه‌که دروست بکرێت، حکومه‌ت وا توانى پارێزگارى لێ بکات، به‌ڵام به‌شه‌ودا حکومه‌ت ناتوانێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بوو کراونه‌ته‌وه هێشتا داواى پاره‌ى دیکه ده‌که‌ن. هاوڵاتى: فاروق مه‌لا مسته‌فا پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى دوکان جێبه‌جێ ده‌کات، به‌ڵام ده‌وترێت قه‌ره‌بووى خه‌ڵک نه‌کراوه بۆیه نه‌یتوانیوه ده‌ست به‌کاربێت؟ عه‌زیز سه‌عید: ئه‌و بابه‌تانه هیچى نه‌ماوه و لیژنه‌یه‌کى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لهبهرێوهبهره گشتییه‌کان پێکهێنراوه‌و هه‌مویان به‌شدارییان تێدا کردووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ى زه‌ویان به‌ر پڕۆژه‌که ده‌که‌وێت قهرهبوکراونهتهوهو پاره‌یان بۆ ته‌رخان کراوه، ته‌نها دوو بریارى ماوه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، یه‌کێکیان کۆمپانیا هاوبه‌شه‌که‌یه که حکومه‌ت دیارى بکات و رێگا بدات کۆمپانیا به چ رێگهیهیهک قه‌ره‌بووى خه‌ڵکه‌که بداته‌وه. پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى دوکان له دوو هه‌زارو 250 دۆنم پێکهاتووه‌و ماوه‌ى پێنج ساڵى بۆ دیارى کراوه بۆ ته‌واوکردنى و له سێ زۆن یا قۆناغ جێبه‌جێ ده‌کرێت و کۆمپانیاى گه‌وره‌و عیملاق کارى تێدا ده‌که‌ن. هاوڵاتى: شه‌قامى سه‌دمه‌ترى چى بۆ ئێوه ده‌گۆڕێت له‌سلێمانیدا وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنان؟ عه‌زیز سه‌عید: به‌هۆى جێبه‌جێکردنى شه‌قامى سهدمهتریهوه کۆمه‌ڵێک زه‌وى زۆر په‌یداده‌بێت کهپڕۆژهکانى وه‌به‌رهێنانى له‌سه‌ر بنیاد ده‌نرێت ئه‌وه بۆ ئێمه گرنگه.
شاناز حه‌سه‌ن باوکى ئه‌و ژنه‌ى له‌به‌رده‌م دادگاى هه‌ولێر کوژرا بانگهێشتى دادگا ده‌کرێت له‌باره‌ى ئه‌و قسانه‌ى له‌باره‌ى کوژرانى کچه‌که‌یه‌وه به‌ده‌ستى زاواکه‌ى کردوویه‌تى. رۆژى یه‌کى ئه‌م مانگه شادیه جاسم ته‌مه‌ن 27 ساڵ له‌لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه له‌به‌رده‌م دادگاى هه‌ولێر کوژرا، کاتێک ده‌یویست بچێته دادگا بۆ راییکردنى کاروبارى تایبه‌ت به‌جیابونه‌وه‌ى له‌مێرده‌که‌ى. باوکى کچه‌که دواى کوژرانى کچه‌که‌ى رایگه‌یاندبوو «هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ک باجێکى هه‌یه، کچه‌که‌م باجه‌که‌یدا». دڵشاد فایز، وته‌بێژى داواکارى گشتى، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «بۆ هه‌موو که‌یسێک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نووسراوی لێکۆڵینه‌وه ده‌کرێت و به‌دڵنیاییشه‌وه قسه‌ى که‌سه‌کان وه‌رده‌گیرێت و له‌سه‌ر ئه‌وه بڕیار ده‌درێت». وتیشى «که باوکى ئه‌و قسانه‌ى کردبێت له ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه، به دڵنیاییه‌وه قسه‌ى وه‌رده‌گیرێت و دادگا بۆى هه‌یه ئه‌و پرسیارانه‌ى لێبکات و بانگ بکرێته دادگا». دواى رووداوه‌که، تۆمه‌تبارى سه‌ره‌کى رووداوه‌که له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستگیرکرا. شادیه و مێرده‌که‌ى کهئامۆزاى یه‌کترى بوون له‌ساڵى 2012ه‌وه هاوسه‌رگیریان کردبوو، چه‌ند ساڵێک له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى کێشه که‌وته نێوانیانه‌وه‌و شادیه ده‌ستگیرکراو دواى ساڵ و نیوێک له‌زیندان ئازادکرا، پێش ئازادبونیشى داواى جیابونه‌وه‌ى پێشکه‌شى دادگا کردبوو. دڵشاد فایز ئاماژه‌ى به‌وه‌دا له‌کێشه‌ى کوشتندا کێشه‌که گشتییه و کهکهسیش سکاڵا نه‌کات، به دواداچونى بۆ ده‌کرێت و تۆمه‌تبار ده‌گیرێت. له‌باره‌ى قسه‌کانى باوکییه‌وه، دڵشاد فایز وتیشى «پێویسته دادگاى لێکۆڵینه‌وه ئه‌و قسانه ڕوبه‌ڕووى ئه‌و که‌سه بکاته‌وه که کردویه‌تى». دواى ئازادبوونى له‌زیندان شادیه ماوه‌ى 20 رۆژ لهشهڵتهر ماوه‌ته‌وه‌و دواتر پاش وه‌رگرتنى به‌ڵێننامه له‌باوکى که توندوتیژى به‌رانبه‌ر ئه‌نجامناده‌ن، ره‌وانه‌ى ماڵى باوکى کراوه‌ته‌وه. دۆسیه‌ى کوشتنى شادیه له‌ئێستادا لێکۆڵینه‌وه‌ى تێدا ده‌کرێت به‌پێی مادده‌ى 406 له یاساى سزادانى عێراقى تایبه‌ت به‌کوشتن. فه‌وزیه فه‌قێ ڕه‌شید، ڕاوێژکارى یاسایى، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «ئه‌وه تاوانێکى ڕون و ئاشکرایه و به‌رنامه بۆ دانراویشه، بۆیه شایه‌نى قسه‌کردن نییه و تاوانێکى زۆر گه‌وره‌یه، سزاکه‌ى تا ئاستى له سێداره‌دانه«. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، ئه‌گه‌ر دادگا سه‌ربه‌خۆ بێت و له‌کوردستان ڕێکوپێک بێت، پێویسته لێکۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌و که‌سانه بکرێت که قسه ده‌که‌ن، «چونکه له‌وانه‌یه ئه‌و که‌سه جا باوکى بێت یان هه‌رکه‌سێک بێت، پاره‌ى وه‌رگرتبێت، یان له‌خۆیه‌وه ئه‌و قسانه فڕێبدات، تاوانباره‌که له‌وانه‌یه ئه‌وه ببێته به‌هانه‌یه‌ک بۆى و زۆر شتى زیاتر بداته پاڵ که‌سه کوژراوه‌که«. فه‌وزیه فه‌قێ ڕه‌شید ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، له‌م که‌یسانه‌دا پێویسته گوێ له‌قسه‌ى که‌س نه‌گیرێت، چونکه له کۆمه‌ڵگه‌ى کوردیداو له‌م جۆره که‌یسانه‌دا هه‌موو جارێک تۆمه‌تى شه‌ره‌ف ده‌خرێته پاڵى. وتیشى «ئه‌و که‌یسانه زۆر درێژه ده‌کێشێت، که نه‌ده‌بوو وابێت، چونکه که دادگا سه‌ربه‌خۆ بێت، نابێت به درێژه‌کێشانى دانیشتنه‌کان، له سزاکه که‌م بێته‌وه«.
هاوڵاتی ئیدارەى خۆبەڕێوەبەرى رۆژئاواى کوردستان لارى نییە لەدروستکردنى ناوچەیەک لەهەندێک لە ناوچەکانى باکور و رۆژهەلاتى سوریا لەچوارچێوەى میکانیزمى پاراستنى سنورەکانى لەگەڵ تورکیا، بەمەرجێک هێزى تورکیا نەچێتە ناوچەکە. لەدوو هەفتەى رابردوودا ئیدارەى رۆژئاواى کوردستان رەزامەندى نیشاندا لەسەر کشانەوەى هێزەکانى پەیەگە لەسەر سنور‌و روخاندنى سەنگەرەکان لەناوچە سنورییەکانى لەگەڵ تورکیا، ئەوەش وەک نیشاندانى نیازپاکى لەبەرانبەر لێکتێگەیشتنى تورکیا‌و ئەمریکا بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام. لەئیستادا هێزەکانی سوریای دیمکورات هەنگاوەکانی ناوچەی ئارام جێبەجێدەکات بەدرێژایی 100 کم لە سەرێکانی تا گرێ سپی و بە قوڵایی 5 کیلۆمەتر هێزی پیادە پاشەکشە پێدەکات و 14 کم چەکە قورسەکانی خۆی لە سنور دوور دەخاتەوە، پاراستنی سنورەکە ڕادەستی هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی گرێ سپی و سەرێکانی دەکات . سلێمان عارەب سیاسەتمەداری رۆژئاوای کوردستان کەنوێنەری پارتی یەکێتی دیموکراتی پەیەدەیە لەهەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی راگەیاند، ئیدارەى رۆژئاوا لێکتێگەیشتنى تورکیا‌و ئەمریکا بۆ پاراستنى ئاسایشى سەر سنور بەئیجابى دادەنێت و لەو چوارچێوەیەشدا هەنگاوى خۆى ناوە، وەک کشانەوەى هێزەکان لەسەر سنور. وتیشى «وەکو هەنگاوى یەکەم ناوچەیەک لەگرێ سپى و سەرێکانى بە درێژیی 100 کیلۆمەتر و قوڵایی پێنج بۆ 10 کیلۆمەتر لەژێر ناوى پاراستنى ئاسایشى سەر سنور دروستدەکرێت، کە لەژێر کۆنتڕۆڵى هێزە خۆجێییەکاندا دەبێت کە پێکهاتوون لەو هێزانەى کە لەخەڵکى ئەو ناوچانە پێکهاتوون. جەختیشیکردەوە کە بەهیچ شێوەیەک رازى نابن سوپاى تورکیا بچێتە خاکى سوریاوە یان ئاسمانى ناوچەکەى بۆ بکرێتەوە، بەڵام رەنگە لەو خاڵە چاودێریانەى لەسەر سنور دروستدەکرێن جێگیربن. هەنگاوەکەى یەپەگە بۆ کشانەوەى لەسەر سنورەکانى رۆژئاواى کوردستان لەگەڵ تورکیا و خاپورکردنى سەنگەرەکان لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە پێشوازى لێکراوە، بەڵام تورکیا دەڵێت ئەو پرسە پێویستى بە پشتڕاستکردنەوە هەیەو پێویستە بەچاوى خۆیان ئەوە ببینن. 31ى مانگى رابردوو هاوپەیمانى نێودەوڵەتى رایگەیاند، هێزەکانى سوریاى دیموکرات –یەپەگە پێکهێنەرى سەرەکییەتى- هەنگاوى ئەرێنى ناوە و پشتیوانى هەنگاوەکانە لەبارەى لێکتێگەیشتنى ئەمریکا و تورکیاوە، بەڵام تورکیا تائێستا هەڵوێستى روون نییە لەو بارەیەوە. رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لەچەند رۆژى رابردودا جەختیکردەوە پرسی پاککردنەوەى رۆژهەڵاتى فورات لە «تیرۆر» لەرۆژەفیاندایە. سلێمان عارەب وتى «هێشتا هەڵوێستى تورکیا لەبارەى هەنگاوەکەى یەپەگەوە زۆر روون نییە، بەڵام ئەوان هەنگاوى خۆیان ناوە و پێیان وایە پرسەکە ئیجابییە». وتیشى «لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە باش دەزانین کە تورکیا هەمیشە سیاسەتى داگیرکاریی و دەستبەسەرداگرتنى ناوچەکەى هەیە، بەڵام ئێمە لەسەر سیاسەتى خۆمان بەردەوام دەبین». لەبارەى هەڵوێستى ئەمریکا و هاوپەیمانى نێودەوڵەتییەوە بۆ پاراستنى ئەزمونى رۆژئاواى کوردستان، سلێمان عارەب جەختیکردەوە کە ئەمریکا و هاوپەیمانان بەدواى بەرژەوەندى خۆیانەوەن، نەک لەبەر خاترى رۆژئاواى کوردستان هەڵوێست نیشان بدەن. «هەڵوێستى ئەوان دەرەنجامى بەرخۆدان و بوونى هێزو رێکخستنى گەلە لە رۆژئاوا‌و رۆڵى هەسەدەیە لەتێکشکاندنى داعش». لەبارەى دەنگۆى گەڕانەوەى پێشمەرگەى رۆژ بۆ رۆژئاواى کوردستان لەئەگەرى دروستکردنى ئەو ناوچە تایبەتەدا لەباکورو رۆژهەڵاتى سوریا، سلێمان عارەب رەتیکردەوە هیچ گفتوگۆیەک لەو بارەیەوە کرابێت و وتى «هیچ دانوستانێک ناکەین لەسەر گەڕانەوەى ئەو هێزە، ئێمە رێگە بەبوونى دوو هێزى پێشمەرگە نادەین لە رۆژئاوا، ئەگەر ئەوان ئەوەیان دەوێت با بێن لە ریزەکانى هەسەدە خەبات بکەن».
ئارا ئیبراهیم لەکاتێکدا تەنها چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی گۆڕان، ململانێیەکی توند‌و نهێنی هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەندامێتی ئەو خانەیە، ئەوەش قۆناغێکی نوێیە لەژیانی سیاسی ئەو بزووتنەوەیە دوای کۆچکردنی نەوشیروان مستەفا لەدوو ساڵی رابردوودا. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌مڕۆ ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌ندامانى خانه‌ى راپەڕاندن ده‌کاته‌وه‌و ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت چه‌ند که‌سێکى نوێ بچنه کێبڕکێکه‌وه کەهەندێکیان گەنجن. خانەی راپەڕاندنی گۆڕان بەرزترین دەسەڵاتی هەیە لەناو ئەو حزبەداو هاوتای مەکتەبی سیاسی حزبەکانی ترە کە دەسەڵاتی جێبەجیکردنیان هەیە. بڕیارە ئه‌مڕۆ 4ى ئه‌یلولى 2019 ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ڕێگەى فۆڕمێکى شه‌ش خانه‌ییه‌وه ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بکاته‌وه بۆ ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن و رێکخه‌رى گشتى. بەپێی وتەی هەشت سەرچاوەی دیاری ناو بزووتنەوەی گۆڕان کە قسەیان بۆ هاوڵاتی کردوە، ململانێیەکی توند هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە کە شەڕی «تۆپاندنی دوو شەش» دەکەن لە دەستی یەکتریدا. به‌پێى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان خانه‌ى راپەڕاندن به رێکخه‌رى گشتیی و رێکخه‌رى جڤاتى گشتییه‌وه له‌حه‌وت که‌س پێکدێت. هه‌ریه‌ک له له(محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ره‌ئوف عوسمان، عوسمانى حاجى مه‌حمود) خۆیان بۆ خانه‌ى راپه‌راندن کاندید ناکه‌نه‌وه‌و ته‌نها (جه‌لال جه‌وهه‌ر، شۆڕش حاجى، جه‌مال حاجى محه‌مه‌د) خۆیان کاندید ده‌که‌نه‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ریه‌ک له( ئاراس وه‌لى ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى، ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆکى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق، عه‌دنان عوسمان، په‌رله‌مانتارى خولى پێشوو، چالاک موهه‌ندیس، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى، خه‌لیل سهرکانى ئه‌ندامى جڤاتى گشتى) خۆیان بۆ ئه‌ندامێتى خانه‌ى راپەڕاندن کاندید بکه‌ن، له‌گه‌ڵ دوو ژنى دیکه خۆیان کاندید ده‌که‌ن بۆ رێکخه‌رى جڤاتى گشتى که ئۆتۆماتیکى ده‌بێته ئه‌ندامى خانه‌ى راپەڕاندن ئه‌وانیش بریتین له (دڵخواز کاکه ره‌ش سکرتێرى جڤاتى گشتى و نه‌سرین جه‌مال ئه‌ندامى جڤاتى گشتى). ئه‌ندامێکى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شێکى زۆر له‌و ناوانه پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که ئه‌ندامى جڤاتى گشتى و نیشتمانى و که‌سایه‌تى دیارى گۆڕانن. نه‌سرین جه‌مال، ئه‌ندامى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ئه‌مڕۆ خۆپاڵاوتن بۆ خانه‌ى راپه‌راندن و رێکخه‌رى گشتى ده‌ستپێده‌کات که له14ى ئه‌یلولدا ده‌نگدانیان بۆ ده‌کرێت، وتیشى «ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى جڤاتى گشتى ماوه‌که‌ى ته‌واوبووه پێش هه‌ڵبژاردنى خانه‌ى راپەڕاندن ده‌سته‌ى جڤاتى گشتى له 12ى ئه‌یلول سه‌رۆکه‌که‌ى هه‌ڵده‌بژێردرێت و ئوتۆماتیکى ده‌بێته ئه‌ندامى خانه‌ى راپەڕاندن». نه‌سرین جه‌مال وتیشى»کۆمه‌ڵێک رێنمایی هه‌یه، ئه‌و فۆرمانه‌ى هه‌یه بۆ خۆپاڵاوتن به‌نیازم خۆم بۆ رێکخه‌رى جڤاتى گشتى کاندید بکه‌م». هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، دواتر له‌ناو جڤاتى گشتیدا جێگرى رێکخه‌رى جڤاتى گشتى و سکرتێره‌که‌ى هه‌ڵده‌بژێردرێت. نه‌سرین جه‌مال جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که «عوسمانى حاجى مه‌حمود، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ره‌ئوف عوسمان، ئه‌ندامانى خانه‌ى راپەڕاندن خۆیان کاندید ناکه‌نه‌وه«، به‌ڵام (جه‌مال حاجى محه‌مه‌د)، (شۆڕش حاجى) خۆیان کاندید ده‌که‌نه‌وه‌و «پرسى وه‌رگرتنى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تیش بۆ کاروبارى چاکسازى که ناوى (مامۆستا جه‌لال جه‌وهه‌ر) ده‌هێندرێت نازانرێت خۆى کاندی ده‌کاته‌وه یان نا». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردندا دوو ئافره‌ت به‌ده‌نگدان بچنه خانه‌ى راپه‌ڕاندنه‌وه رێگه‌ى پێدراوه، نه‌سرین جه‌مال وتى»له‌وانه‌یه له هه‌ڵبژاردندا دوو ئافره‌ت ده‌ربچێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دووپیاو ده‌نگیان وهکیهک بوو هه‌ڵبژاردنیان بۆده‌کرێته‌وه ئه‌گه‌ر ژن و پیاوێک ده‌نگیان وهکیهک بوو ژنه‌که لهپێشینهترهو ئهفزهڵیهتى هه‌یه‌و داده‌نرێت». نه‌سرین جه‌مال ده‌شڵێت «ئه‌مجاره خوێنى گه‌نج ده‌چێته ناو خانه‌ى راپەڕاندن‌و ژنیش ده‌چێت». هاوڵاتى له‌ژماره‌ى پێشوویدا ئه‌وه‌ى ئاشکراکرد که عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کێبڕکێکارى نییه، نه‌سرین جه‌مال ئه‌وه پشتڕاستده‌کاته‌وه‌و وتى»وه‌ڵاهى تا ئێستا شتێکى ئه‌وتۆ نییه که کێبڕکارى هەبێت، ئه‌گه‌رى زۆر ئه‌وه‌یه که تەنیا عومه‌ر سه‌ید عه‌لی بێت، به‌ڵام نازانرێت له‌کۆتاییدا که‌سێک بیه‌وێت خۆى کاندید بکات یان نا». ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن کاره‌کانیان دابه‌شده‌کرێت بۆ (جڤاتى گشتى، کاروبارى خه‌ڵک، باژێروانه‌کان، فراکسیۆنه‌کان، ژووره‌کانى گۆڕان). زمناکۆ جه‌لال رێکخه‌رى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌میدیاى بزوتنه‌وه‌که‌ى راگه‌یاندووه که فۆرمه‌که له شه‌ش خانه پێکهاتووه‌و ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت و دوو ڕۆژ پێش هه‌ڵبژاردن داده‌خرێت و ده‌نگدان له‌ناو جڤاتى نیشتمانیدا به‌ده‌نگدانى»نهێنى» ده‌بێت. ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان که‌نه‌یویست ناوى بهێندرێت جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که هه‌ڵبژاردن بۆ خانه‌ى راپه‌راندن زۆر هه‌ستیاره‌و هیچ که‌سێک ئاماده نییه له‌ئێستاوه راى بگه‌یه‌نێت که خۆى ده‌پاڵێوێت، چونکه وتى»ململانێکه تونده و که‌س نایه‌وێت دووشه‌ش له‌ده‌ستیدا بتۆپێت». ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو ئه‌وانه‌ى پۆستى حکومیان هه‌یه یا په‌رله‌مانتارن ناتوانن خۆیان بۆ خانه‌ى راپه‌راندن بپاڵێون. چالاک موهه‌ندیس، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ئه‌وانه‌ى پۆستى حکومیان هه‌یه یا ئه‌ندامى په‌رله‌مانن به‌پێى ده‌ستورى گۆڕان ناتوانن خۆیان بۆ ئه‌ندامێتى خانه‌ى راپه‌راندن کاندید بکه‌ن، کاتێک قبوڵ ده‌کرێن که ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه بهێنێت ئه‌و ده‌مه قبوڵ ده‌کرێت». موهه‌ندیس، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که رێکخه‌رى گشتى له‌ناو جڤاتى گشتى هه‌ڵده‌بژێردرێت، وتیشى»پێشنیارى فلته‌رى توندم کردووه بۆ ئه‌وانه‌ى خۆیان کاندید ده‌که‌ن و له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌کى تایبه‌ته‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه قبوڵکراوهو ده‌بێت هه‌بێت».
شاناز حه‌سه‌ن زیاتر لە ٢٠٠ رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی لە چەند ساڵی رابردوودا داخراون بە «بیانوو»ی قەیرانی داراییەوە، ئەوەش کاردانەوەی چالاکانی ژنانی لێکەوتۆتەوە کە بەشێک لە رێکخراوە داخراوەکان سەر بە ئەوانن. رێکخراوەکانی ژنان دەڵێن لەگەڵ داخستنی ئەو ژمارە زۆرەی رێکخراوەکان رووداوەکانی تاوانکاریی زۆربوون بەرامبەر بە ژنان، تەنانەت هەندێکیان حزب و حکومەت تۆمەتبار دەکەن بە «هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتن و دەستدرێژیی سێکسى» له ژنان. به‌پێی ئاماره‌کانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى توندوتیژى دژى ئافره‌تان ژنان له هه‌رێمى کوردستان، ئامارى ئه‌م شه‌ش مانگه‌ى بڵاوکردۆته‌وه، 22 حاڵه‌تى کوشتن هه‌بوه و 32 خۆکوشتن و سوتان 99 حاڵه‌ت و 58 حاڵه‌تى خۆسوتاندنى ژنان هه‌بووه و 47 حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى سێکسى هه‌بووه. هەروەها له شه‌ش مانگى 2019دا لەهەریمی کوردستان 4972 سکاڵا هه‌بوون. نیاز عه‌بدوڵڵا، رۆژنامەنووس و چالاکوانى مه‌ده‌نى، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «ئه‌و ئاماره ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، مه‌رگى ژنان ته‌نیا ژماره‌یه‌که لاى حکومه‌ت و به‌رپرسانى هه‌رێم، به‌ڵکو ئه‌وان به شێوه‌یه‌کى ڕیشه‌کێش هه‌نگاویان نه‌ناوه، ته‌نیا ئامار بڵاو ده‌که‌نه‌وه و ده‌کرێت هاوکارى بکه‌ن، به‌ڵام کار بۆ بنڕکردنى ناده‌ن». وتیشى «حکومه‌ت چه‌ندین ساڵه کار بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئەرکی ژنان به‌رپرسیارێتى ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و رێکخراوه‌کانى ژنانه، له‌ڕاستیدا ئه‌و دیدگایه راست نیه». زیاتر وتی «حکومه‌ت و حزبه سیاسه‌کان خۆیان هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتن و سێکسى له ژن ده‌که‌ن». لە کوردستاندا هەندێک جار کێشە کۆمەڵایتیەکان بە رێکەوتنێکی کۆمەڵایەتی کۆتایی پێ دێت کە لە ناو خەڵکدا بە «سوڵحی عەشایەری» ناسراوە. هەندێک جار وا ڕێک دەکەوێت بکوژەکان ئازاد دەبن لە چوارجیوەی ئەو سوڵحەدا ئەگەرچی سزاکەی لە دادگاش قورس بێت نیاز عه‌بدوڵڵا پێیوایە هەندیک جار بکوژەکانی ژان لە لایەن حزبەکانەوە داڵدە دەدرێن، وتی «ئه‌رکى پۆلیس و حزبه‌کان و لایه‌نه به‌رپرسه‌کانه بکوژ بگرن و کار له‌سه‌ر که‌یسه‌کان بکات، که پێکه‌وه کێشه‌کان بنبڕکه‌ن». وتیشی «هۆکارى سه‌ره‌کى دوباره‌بونه‌وه‌ى ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش ئەوەیە کە ئه‌و دۆسیانه به خه‌فه‌کراوى هێشتراونهتەوه، ده‌رباز بونی تاوانبارانیش له سزا پاڵنه‌ر ده‌بێت بۆ دوباره‌کردنه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌کان». هەندیک لە چالاکوانانی ژنان دەڵێن ئامارەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان زیاترن لەو ئامارانەی کە بلاودەکرینەوە چونکە هەندیکیان ناچنە دەستی پۆلیس. هانا شوان رۆژنامەنووس وتی «من پێم وایه ئه‌و ئاماره زۆر ته‌واو نین، چونکه زۆر حاڵه‌ت هه‌ن که نه‌گه‌یشتونه ده‌ستى پۆلیس یان له‌لایه‌ن خێزانه‌کانیانه‌وه په‌رده‌پۆش کراون به بیانوى ناموس یان کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى». وتیشی «ئه‌م ئاماره زۆر مه‌ترسیداره و ڕێژه‌کان زۆر زیاتر بون، که ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ى بۆ سه‌ر ژنان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر حاڵه‌ت هه‌ن که ڕویان داوه و نه‌گه‌شتوه ده‌ستى پۆلیس یان شاردراونه‌ته‌وه«. «نه ماڵ و نه ده‌ره‌وه‌ش شوێنێکى سه‌لامه‌ت نیه بۆ ژن و پاراستنى ژنیش ته‌نیا به رێکخراوه‌کان ناکرێت، به‌ڵکو دەبێت هه‌موو لایه‌نه به‌رپرسه‌کان پێکه‌وه کارى بۆبکه‌ن»، نیشتیمان مه‌عروف، به‌ڕێوبه‌رى ڕێکخراوى گوڵ بۆ پرسى ژنان، له هه‌ولێر، وای وت. نیشتیمان مه‌عروف، بە هاوڵاتى وت «به‌ناوى قه‌یرانى داراییه‌وه ڕێکخراوه‌کان داخراون، که ئه‌مه خۆى له خۆیدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى زۆر گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ژن و بۆ ڕاگرتنى خه‌باتى مه‌ده‌نى و بۆیه پێویسته ژن ئه‌مه لێکبداته‌وه و بێته ناوه‌نده‌کان و بێنه مه‌یدان». به خهمیشهوه له‌وه‌دوا که گۆڕانکاریه‌کان ڕیشه‌یى نین و وتى «سه‌د خۆزگه به ناڕۆشنبیرى جاران چونکه ئێستا هیچ به‌ربه‌ستێک نیه بۆ سۆشیال میدیا و لاوازى په‌روه‌رده و فه‌راغى یاسایى هۆکارن بۆ زیادبونى سنور به‌ندکردنى ئازادیه‌کان». پێش قه‌یرانى داراییه ڕێکخراوه‌کان مینحه‌یه‌کیان هه‌بوو له حکومه‌ته‌وه، بۆیه له دواى قه‌یرانى دارایى ئه‌و هاوکاریه بڕاوه. شنۆ عوسمان، به‌ڕێوبه‌رى ڕێکخراوى به‌هره‌ى ژنان ، له لێدوانێکدا وتى «به‌هۆى قه‌یرانه‌کانه‌وه، هاتنى زۆرى ئاواره‌کان شێوازى چالاکیه‌کان گۆڕانکارى به‌سه‌ردا هاتوه وه‌ک هاوکارى ئاواره‌کان، به‌تایبه‌تیش ئه‌مانه ده‌رهاویشته‌ى ئه‌و دۆخه‌یه که دواى شه‌ڕ دروست ده‌بێت و حاڵه‌ته‌کان به گشتى به‌رز ده‌بنه‌وه«. وتشى «تواناى ڕێکخراوه‌کان له‌و ئاسته‌دا نیه که چاره‌سه‌رى بکات، به‌ڵکو حکومه‌ت پێویسته له‌سه‌رى که چه‌ک داماڵێت، دواى ئه‌وه چاککردنى دۆخهکانى تر‌ى ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تى و هۆشیارکردنه‌وه‌ى ژن خۆى که پێکه‌وه ده‌بنه هۆکارێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌یان». ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، قه‌یرانى دارایى کاریگه‌رى له‌سه‌ر کۆى کۆمه‌ڵگا هه‌بووه و وتى «ئه‌وه دۆخێکى واقعى بو که حکومه‌ت و خه‌ڵکى تێکه‌وتوو، به‌ڵام پێویست بوو که خه‌ڵک ئاگادار بکرێته‌وه که ئه‌مه دۆخێکه و به‌سه‌رماندا دێت». وتیشى «پۆلیس و ده‌زگا حکومیه‌کان زیاتر سڵیان لێده‌کرێته‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌و لایه‌نه زیاتر هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى بده‌ن». ئاماژه‌ى به‌وه‌دا گۆرانکاریه‌کان تاڕاده‌یه‌کى زۆر ڕیشه‌یى نین، هەروەها وتى «به‌داخه‌وه له‌لایه‌ک پێشکه‌وتن هه‌یه و له‌لایه‌ک کلتور هه‌ر له شوێنى خۆیه‌تى و داخراویهکى تر له‌ناو کۆمه‌ڵگا هه‌یه که ده‌ستدرێژى سێکسى به‌رامبه‌ر ده‌کات بۆ شکاندنى». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که پێویسته ژنان و ڕێکخراوه‌کان، و ده‌زگا و ژنان ئه‌و بۆشاییه‌ى نێوانیان چاره‌که‌ن، وتى «ئه‌وه ئه‌رکى ده‌زگا و ڕێکخراوه‌کان خۆیانه که ژنان هۆشیاربکه‌نه‌وه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه«. به‌پێی به‌دواداچونى هاوڵاتى له هه‌رێمى کوردستان نزیکه‌ى 84 ڕێکخراوى ژنان هه‌ن، که تایبه‌ت به کێشه‌کانى ئافره‌تان له هه‌رێم له‌کاتێکدا به هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه زیاتر له 200 ڕێکخراوى مه‌ده‌نى و ژنان داخراون . ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه له دواى هاتنى قه‌یرانى دارایى ڕێکخراوه‌کانى ژنانیش که‌وتنه به‌ر ئه‌و تهوژمهو بوه هۆى داخستنى زۆربه‌ى ڕێکخراوه‌کانى ژنان، که‌به وته‌ى زۆربه‌ى چالاکوانى بوارى ژنان ئه‌مه ته‌نیا بیانویه‌ک بوه‌و ویستویانه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌نگى ژن و ڕۆڵى ڕێکخراوه‌کان «کپ» بکه‌ن. هانا شوان، ڕۆژنامه‌نوس، به هاوڵاتى وت «ڕێکخراوه‌کانى ژنان به بیانوى قه‌یرانى ئابورى زۆربه‌یان داخران، له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه له‌ساڵى 2014وه، که ئه‌مانه ته‌نیا بیانوو بوون بۆ داخستنى ڕێکخراوه‌کان و کپ کردنی ده‌نگى ناڕه‌زایى ژنان». هەروەها وتی «ئه‌وانه‌شى هه‌شن نه‌یانتوانیوه ده‌نگ و ڕه‌نگى خۆیان هه‌بێت، له‌م کێشه ترسناکانه‌دا». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشچونى کۆمه‌ڵگا، گۆڕانکارى ڕویداوه و وتى «تێڕوانینى سیاسى و بوونى شه‌ڕ واى کردووه ئه‌و گۆرانکاریانهى ڕوده‌ده‌ن ڕوکه‌ش بن نه‌ک گۆرانکارى بنه‌ڕه‌تى بۆیه ئه‌و شتانه کاڵ نابنه‌وه و ناگۆڕدرێن ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌ت بوه به‌هۆى زیادکردنى حاڵه‌ته‌کانى ده‌ستدرێژى سێکسى». حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجومەنیکی هەیە بەناوی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، کە ئەرکی ئەم ئەنجومەنە ئەوەیە وەکو نوینەری حکومەت مافەکانی ژنان زامن بکات بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەکانی دیکەی حکومەت و پەرلەمان و گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان. په‌خشان زه‌نگه‌نه، ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «بۆ پرسه‌کانى ژنان، ئهرگى هه‌موو لایه‌نێکه و ئه‌رکێکى کۆمهلگهییه، پێش فه‌رمانگه و داموده‌زگاکان، ئه‌رکى ده‌سه‌ڵاته«. وتیشى»ئه‌م پرسه تێکه‌ڵى هه‌موو پرسه‌کانى تر‌ى ناو کۆمه‌ڵگه‌یه، چونکه ناتوانى باسى په‌روه‌رده بکه‌یت یان ته‌ندروستى بکه‌یت، ئه‌گه‌ر نه‌زانى تایبه‌تى ژن له‌بوارى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى چیه«. هەروەها داوای رۆڵی رێکخراوەکانی کرد کە فشار دروست بکەن بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان، هەروەها وتی «تائێستا ئه‌وه‌شى کە له کوردستان به‌ده‌ست هاتووه له لایه‌ن په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌وه، به‌شى زۆرى به‌هۆى ڕێکخراوه‌کانه‌وه بوه«. بەڵام نیاز عەبدوڵا رەخنە لە رێکخراوەکانی ژنان دەگرێت و دەڵێت «که‌مترین ڕێکخراوى ژن پارێزیمان هه‌یه، ئه‌وانه‌شى هه‌ن حزبین و نه‌شیانتوانیوه ده‌رده‌که تیمار بکه‌ن و هیچیان له ئاستى پێویستدا نین». ئەو پێیوایە هۆکارە ئابوریەکان بەتەنیا پاڵنەری تاوانەکان نین بۆسەر ئافرەتان بەڵکو هەندیکیان سیاسین. نیاز عەبدوڵا وتی «بەپێی بەداواداچوونی خۆم ده‌ستدرێژى سێکسى دەکرێتە سەر ژنه سیاسى و رۆژنامه‌نوسان و چالاکوانه‌کان و کارمه‌ندانى بیانى». وتیشی «بۆیه ناتوانین بڵێین ته‌نیا هۆکارى ئابوریه و به‌شێکیان دۆسیه‌ى سیاسین و هه‌موو هۆکاره‌کان تێکه‌ڵ بوون پێکه‌وه«.
به‌دواداچوونى : پشتیوان سه‌عدوڵا دەستتێوەردانی حزبی رێگرە لەپڕکردنەوەی پۆستە پەروەردەیەکان بە میکانیزمی یاسایی، بەڵکو پەنا بۆ تەزکیەی حزبی دەبرێت بۆ دیاریکردنی پۆستەکان، هەر لەدانانی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەرەکانەوە تا ئاستێکی باڵا. وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، که‌دوا کۆنگره‌ی له‌ساڵى 2007دا به‌ست و له‌و کۆنگره‌یه‌دا سیستمى په‌روه‌رده له‌هه‌رێمى کوردستان گۆڕدرا، که‌تێیدا چه‌ندین ڕاسپارده‌و بڕیاردهرکران. به‌پێى سیستمى په‌روه‌رده پڕکردنه‌وه‌ى پۆسته په‌روه‌رده‌ییه‌کان به‌تایبه‌تى دانانى به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌کان، له‌سه‌ر بنه‌ماى زانستى و لێهاتوویی و به‌شێوازى کێبڕکێ ده‌بێت. له‌کابینه‌ى هه‌شته‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده چه‌ند جارێک بڕیار‌و ڕێنمایی بۆ دانانى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رى قوتابخانه‌کان ده‌رکرد، که دیارترینیان بریتی‌بوو له‌شێوازى پێشکه‌شکردنى سیڤى و ئه‌نجامدانى تاقیکردنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى توانا‌و لێهاتوویى، به‌ڵام ئه‌و شێوازه جێبه‌جێ نه‌کرا. دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى سلێمانى، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، له 22/9/ 2015 چه‌ند ڕێنماییه‌ک بۆ دانانى به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه ده‌رکران، به‌پێى ڕێنماییه‌کان له‌کاتى لادان و وازهێنانى به‌ڕێوه‌به‌ردا ده‌بێت یاریده‌ده‌ر بچێته شوێنه‌که‌ى، یان یه‌کێک له مامۆستایان شوێنه‌که‌ى ده‌گرێته‌وه. دڵشاد عومه‌ر بە هاوڵاتی وت «ئه‌م ڕێنماییانه که‌م تا زۆر شوێنى خۆیان گرتووه، به‌ڵام هه‌ندێ جار ده‌ستتێوه‌ردان هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ر سکاڵایه‌ک هه‌بووبێت، من ده‌ستبه‌جێ هاتوومه‌ته سه‌ر خه‌ت». له‌ماوه‌ى ڕابردووا دانانى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رى قوتابخانه‌کان، له‌سه‌ر بنه‌ماى حزبیی بووه‌و به‌وته‌ى مامۆستایان و چاودێرانى بوارى په‌روه‌رده‌ش تائێستاش پۆسته په‌روه‌رده‌ییه‌کان به ته‌زکیه‌ى حزبى پڕده‌کرێنه‌وه. عادل حه‌سه‌ن، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناڕازی مامۆستایان، که ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان به تاکه ڕێکخراوى داکۆکیکه‌رى مافی مامۆستایان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، له‌وباره‌یه‌وه به هاوڵاتی ڕاگه‌یاند «له‌ڕابردووداو تائێستاش دانانى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى حزبیی بووه، نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌ماى لێهاتوویی و زانستى». وتیشی «ئه‌گه‌ر پڕۆفیسۆرى په‌روه‌رده بیت، به‌بێ تهزکییهى کۆمیته یان ناوچه ناکرێیت به‌به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه«. ئاماژەی بەوەش کرد کە چه‌ندین نمونه‌یان لایه که لەسەر بنه‌ماى حزبیی دانراون، بۆیە داوایان کردووه، میکانیزمێکى زانستى و گونجاو دابنرێت بۆ پڕکردنه‌وه‌ى پۆسته پەروهردهییهکان و ده‌ستى حزبی تێدا دووربخرێته‌وه. «به‌داخه‌وه داموده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌کان له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ى حزبدان، به‌تایبه‌تى دانانى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریدهدەرهکان له‌سه‌ر بنه‌ماى حزبییه، تائێستاش له هه‌ردوو زۆنى زه‌ردو سه‌وز بهتهزکیهى حزبى داده‌نرێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ر له‌سه‌ر حزبایه‌تى لاده‌برێن، تائێستاش ئه‌م شێوازه به‌رده‌وامه«، مامۆستا عه‌بدولخالق ماوه‌تى، ئه‌ندامى لقی سلێمانى ڕێکخراوى یه‌کێتیى مامۆستایانى کوردستان، وای وت. عه‌بدولخالق ماوه‌تى به هاوڵاتی وت «ئه‌م شێوازه حزبییه کاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر پرۆسه‌ى په‌روه‌رده هه‌یه‌و یه‌کێکه له کێشه‌کانى په‌روه‌رده، له‌گه‌ڵ ڕێزمان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره باشه‌کان، به‌ڵام چه‌ندین نمونه‌ى ئه‌و بهڕێوهبهرانهمان لایه که به‌ته‌زکیه دانراون، له کاره‌کانیان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون». لاى خۆشییه‌وه مامۆستا دڵشاد عومه‌ر: به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى سلێمانى، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، له 22/9/ 2015 چه‌ند ڕێنماییه‌ک بۆ دانانى به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه ده‌رکران، به‌پێى ڕێنماییه‌کان له‌کاتى لادان و وازهێنانى به‌ڕێوه‌به‌ردا ده‌بێت یاریده‌ده‌ر بچێته شوێنه‌که‌ى، یان یه‌کێک له مامۆستایان شوێنه‌که‌ى ده‌گرنه‌وه، ئه‌م ڕێنماییانه که‌م تا زۆر شوێنى خۆیان گرتووه، به‌ڵام هه‌ندێ جار دهستتێوهرادن هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ر سکاڵایه‌ک هه‌بووبێت، من ده‌ستبه‌جێ هاتوومه‌ته سه‌ر خه‌ت. هه‌روه‌ک وتیشى» پێشتر تاقیکردنه‌وه بۆ پۆستى به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان ئه‌نجامدرا، ئه‌وانه‌ى سه‌ر بەلایهنى ده‌سه‌ڵات بوون، هه‌موویان کران به‌به‌ڕێوه‌به‌ر، به‌ڵام مامۆستاى تر هه‌بوو له تاقکیردنهوهکهدا 87%ی به‌ده‌ستهێنا، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن بوو، نه‌یانکرد به به‌ڕێوه‌به‌ر. به‌بۆچوونى مامۆستایان، نه‌بوونى میکانیزمى یاسایی و زاڵبوونى هه‌یمه‌نەى حزبى بووه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م ئاڵوگۆڕى به‌ڕێوبه‌رو یاریده‌ده‌رى قوتابخانه‌کان، به‌جۆرێک وه‌کو ئه‌وان باسى ده‌که‌ن، به‌شێک له‌به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌کان ده‌یان ساڵه لهپۆستهکانیاندا ماونه‌ته‌وه‌و ئاڵ‌وگۆڕیان پێنه‌کراوه. ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیى، له‌ڕۆژى 23/8/2019 له‌گه‌ڵ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم کۆبوونه‌وه‌و یاداشتێکیان ئاراسته‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده کرد‌و تێیدا چەند خاڵێکیان خستەڕوو کەیەکێکیان داوای دوورخستنه‌وه‌ى ده‌ستى حزب له‌ناوه‌نده‌کانى خوێندن دەکات لەگەڵ دانان و گۆڕینى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ره‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌کان و ناوه‌نده‌کانى خوێندن له‌سه‌ر بنەمای لێهاتوویى و کارامه‌یى و ئه‌زموون بێت. هەروەها داوایان کردوە هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێک هه‌شت ساڵ زیاتر له‌پۆسته‌که‌یدا نه‌مێنێته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رى قوتابخانه‌کان به‌هه‌ڵبژاردن دیاریبکرێن. مامۆستا عه‌بدولخالق، وتی «به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌یه نزیکه‌ى سی ساڵه بهڕێوهبهرەو تواناى ئیداره‌کردنى نه‌ماوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى کار بۆ حزب ده‌کات، تائێستا لانه‌براوه، مانه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه بۆ خزمه‌تکردنی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه نه‌ک بۆ خزمه‌تکردنى په‌روه‌رده، ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و به‌رپرسانى وه‌زاره‌ت ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه«. وتیشی «بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ده‌ستى حزب له‌دانانى پۆسته په‌روه‌رده‌ییه‌کان، ئێمه لهیهکێتیى مامۆستایان له‌ماوه‌ى ڕابردوودا پرۆژه‌مان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده کردووه، به‌ڵام تائێستا جێبه‌جێنه‌کراوه، به‌ده‌ر له‌وه‌ش له کۆبوونه‌وه‌کانماندا له‌گه‌ڵ وه‌زیرو به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌یان جار قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته کردووه«. دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى لەو بارەیەوە به هاوڵاتی وت «له‌کۆبوونه‌وه‌ى یه‌که‌مى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌دا قسه له‌سه‌ر (به‌خشین)ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه کرا که‌ماوه‌ى هه‌شت ساڵ و زیاتره به‌ڕێوه‌به‌رن، به میکانیزمێک شوێنه‌کانیان پڕبکرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پێکده‌هێنرێت، بۆیه له‌ئێستادا کۆده‌نگی هه‌یه بۆ گۆڕانکارى لهئیدارهى قوتابخانه‌کاندا». مامۆستا دڵشاد، پێیباشه تاقیکردنه‌وه‌یه‌کى گشتى هاوشێوه‌ى تاقیکردنه‌وه‌ى وزارى له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت و پڕکردنه‌وه‌ى پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رى قوتابخانه‌کان له‌و ڕێگه‌یه‌وه بێت. به‌وته‌ى چاودێره په‌روه‌رده‌ییه‌کان، که‌رتى په‌روه‌رده کێشه‌و که‌موکورتى زۆرى هه‌یه‌و بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه په‌روه‌رده‌ییه‌کان داوا له‌به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌کرێت کۆنگره‌ى په‌روه‌رده‌یی ببه‌سترێت. بهبڕواى مامۆستا عادل حه‌سه‌ن کە یەکێک بوە لەئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی و لە سێ ساڵی رابردوودا، کێشه‌ى که‌رتى په‌روه‌رده نه‌بوونى فه‌لسه‌فه‌و ڕووئیایهکى ڕۆشنی په‌روه‌رده‌ییه و په‌روه‌رده به‌سیستماتیک نه‌کراوه«. عادل حه‌سه‌ن بە هاوڵاتی وت «هه‌ر وه‌زیره‌و که‌ده‌بێته وه‌زیر به میزاجى شه‌خسى خۆی بڕیار‌و ڕێنمایی ده‌رده‌کات، بۆیه په‌روه‌رده کێشه‌ى زۆره‌و پێویستیان به‌چاره‌سه‌رکردن هه‌یه، کێشه‌کانیش کێشه‌ى گه‌وره‌ن». وتیشى «داوامان له‌وه‌زیرى په‌روه‌رده کردووه کۆنگره‌ى په‌روه‌رده‌یی ببه‌سترێت، به‌شێوه‌یه‌ک بڕیار‌و ڕاسپارده‌کانى کۆنگره‌ى پێشوو جێبه‌جێ بکرێت، بۆ دیاریکردن و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى که‌رتى په‌روه‌رده«. سه‌باره‌ت به به‌ڵێنى وه‌زیرى په‌روه‌رده بۆ پێداچوونه‌وه به سیستمى په‌روه‌رده‌یی، مامۆستا عه‌بدولخالق ماوه‌تى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازی، وتی «ئه‌م وه‌زیره گوێگرێکى جدییه، به‌ڵام تائێستا هه‌نگاوى جدیمان لێ نه‌بینیوه، ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین بزانین تاچه‌ند ده‌توانێت بڕیاره‌کانى خۆی جێبه‌جێ بکات، تاچه‌ند ده‌توانێت ئه‌و توانایه‌ى که بۆ گوێگرتن هه‌یه‌تى، بیکات به‌کردارو جیبه‌جێیان بکات». وتیشى»داواکارین له‌وه‌زیرى په‌روه‌رده، میکانیزمێک دابنێت بۆ دانانى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ره‌کان، یه‌که‌م خاڵى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى په‌روه‌رده بریتییه له‌شێوازى دانانى به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ره‌کان، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌کرێت، ئه‌و کاته ناتوانن په‌روه‌رده له‌م قه‌یرانه ڕزگاربکه‌ن».