شاناز حه‌سه‌ن حزبه ئیسلامییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان دژى هێرشه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى کوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه، به‌تایبه‌ت که‌تورکیا ده‌یه‌وێت له‌ژێر پاساوى ئاینیدا ره‌وایی بهلهشکرکێشیهکهى بدات. ئۆپراسیۆنه‌که‌ى تورکیا کهنۆى ئه‌م مانگه ده‌ستیپێکرد له‌لایه‌ن تورکیاوه ناوى «کانى ئاشتى» لێنراوه، هه‌روه‌ها به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته باس له «فه‌تح» کردنى ئه‌و ناوچانه ده‌که‌ن، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ سوره‌تێکى قورئانى پیرۆز، جگه له‌وه‌ش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سوپاى وڵاته‌که‌ى به «سوپاى محه‌مه‌د» ناوبردووه که مه‌به‌ست لێی پێغه‌مبه‌رى ئیسلامه (د.خ). به‌کارهێنانى پاساوى ئاینى بۆ هێرشه‌که‌ى تورکیا کاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێناوه، به‌تایبه‌ت له‌ناو مامۆستایانى ئاینى و ئه‌و که‌سانه‌ى پابه‌ندن بهئاینهوهو ده‌ڵێن ئاینى ئیسلام دژى ئه‌و جۆره کرده‌وانه‌یه. حاجی کاروان بانگخوازو ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حزبە رەتیکردەوە لەوبارەیەوە قسە بۆ هاوڵاتى بکات و وتی «من قسە لەسەر سیاسەت ناکەم» لەکاتێکدا هاوڵاتى ویستی وەکو بانگخوازێک قسە بکات لەسەر بەکارهێنانی ئاین بۆ شەڕی کورد. عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى»ئه‌وه شه‌ڕێکى وێرانکاریه بۆ خه‌ڵکى ناوچه‌که به‌گشتى و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئیدانه‌ى کوشتن و وێرانکردن و خاپورکردنى ناوچه‌کانى هاوڵاتیانى کورد ده‌که‌ین، پێمان وایه شه‌ڕ له‌به‌رژه‌وه‌ندى که‌سدا نیه، ته‌نانه‌ت خودى ئه‌ردۆغان خۆشى». وتیشى «پێمان وایه نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و ئه‌مریکاو روسیا‌و وڵاتانى جیهان پێویسته بێنه سه‌ر خه‌ت بۆ راگرتنى ئه‌و شه‌ڕه، له‌ڕێگه‌ى گفتوگۆوه بگه‌نه رێککه‌وتن، ئه‌و وڵاتانه به‌رپرسیارێتى ئه‌خلاقییان له‌سه‌ره کهبیدهنگ و بێ هه‌ڵوێستن». عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه«سوپاى محه‌مه‌د، هه‌میشه دادپه‌روه‌رى و ئازادى فه‌راهه‌م کردوه‌و خزمه‌تى دین و قورئان و ئیسلامى کردووه‌و هیچ سوپایه‌ک نابینم بۆنى سوپاکه‌ى محهمهدیشى لێ بێت». به‌وته‌ى عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ، ده‌وڵه‌ته سه‌رده‌سته‌کانى ناوچه‌که دروشمه دینیه‌کان ده‌که‌نه چه‌ترێک بۆ کاره‌کانیان «من ده‌ڵێم خواى گه‌وره قبوڵى نه‌کات ئه‌و زوڵمه‌ى له‌ژێر ئه‌و دروشمه‌دا بهزوڵملێکراوان ده‌کرێت». ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه وڵاتان له‌ژێر ناوى ئاینیدا هێرش بکه‌نه‌سه‌ر کورد، پێشتر رژێمه‌که‌ى سه‌دام حوسه‌ین له‌عێراق له‌ژێر ناوى سوره‌تێکى قورئانى پیرۆزدا کورده‌کانى ئه‌نفالکرد، ئه‌وه‌ش بۆ رهوایپێدان بههێرشهکهى. رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژى کۆمه‌ڵى ئیسلامى وتى «گه‌لى کورد موسوڵمانه و هیچ میلله‌تێک و گه‌لێکى تر له‌ڕووى موسوڵمانێتییهوه مافى ئه‌وه‌ى نییه موزایه‌ده به‌سه‌ر میلله‌تى ئێمه‌وه بکات، میلله‌تى کورد له‌ڕووى سیاسیه‌وه تادهوڵهتى سه‌ربه‌خۆ مافى شه‌رعى میلله‌تى کورده وه‌ک هه‌موو میلله‌تانى تر‌ى ناوچه‌که«. وتیشى «میلله‌تى کورد به‌رده‌وام قوربانى رێککه‌وتنه ژێربهژێرهکانى ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان بووه‌و ئه‌وه‌ى له‌ڕۆژئاواش رووده‌دات، دوباره پشتتێکردنى لایه‌نه زلهێزه‌کانه، هێزه کوردیه‌کانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌کارهێناوه«. رێبوار حه‌مه‌د باسى له‌وه‌شکرد، وه‌ک کۆمه‌ڵى ئیسلامى، وتویانه که پێویسته کورد خۆى ته‌بابێت و یه‌کڕیز بێت و خۆى تێکه‌ڵى ئه‌جنداى ئیقلیمى نه‌کات، چونکه وه‌ک هه‌میشه له‌کاته سه‌خته‌کاندا جێماندههێڵن. یه‌کگرتووى ئیسلامى هاوشێوه‌ى دوو پارته ئیسلامییهکهى دیکه ناڕه‌زایی ده‌رباره‌ى هێرشه‌که ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسه‌کانى ئاماده‌نین له‌باره‌ى به‌کارهێنانى پاساوى ئاین بۆ هێرشه‌که قسه بکه‌ن. شێرکۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان دوێنێ له‌کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا رایگه‌یاند «بەتوندی ئیدانەی شەڕو کوشتن لەڕۆژئاوای کوردستان دەکەین، نەفرەت لەتیرۆرو سته‌م و کاولکاری، بەهیوای دووبارەنەبونەوەی مەینەتیەکان». له‌باره‌ى به‌کارهێنانى پاساوى ئاینى بۆ هێرشه‌که له‌لایه‌ن تورکیاوه، هاوڵاتى په‌یوه‌ندى به‌چه‌ند به‌رپرسێکى ئه‌و حزبه‌وه کرد، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون قسه بکه‌ن، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یان وت کهههڵوێستى فه‌رمى حزبیان راگه‌یاندووه له‌باره‌ى هێرشه‌کانه‌وه. به‌وته‌ى ئه‌بوبه‌کر کاروانى، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، سوپاى تورکیا به‌هیچ یاسا‌و پێوه‌رێک بۆى نییه هێرش بکاته‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه، کورد له‌هه‌ر شوێنێک بێت، مافى خۆیه‌تى چاره‌نوسى خۆی دیاری بکات. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه«هێرشه‌که خراپ به‌کارهێنانى ناڕه‌واو بێ پهردهیى ئاینه‌و له‌بابه‌تێکدا که‌ئیسلام په‌یوه‌ندى پێوه‌ى نییه، چونکه زوڵم تیایدا رووده‌دات و هه‌رکه‌سێک ئاین و دین تێکه‌ڵ بکات بهزوڵمهکهى زوڵمه‌که قێزه‌ونتر ده‌کات، ئه‌وه زوڵمه به‌رامبه‌ر ئیسلامیش وه‌ک چۆن زوڵم ده‌کات به‌رامبه‌ر رۆژئاواش». ئه‌بوبه‌کر کاروانى باسى له‌وه‌شکرد، کورد نابێت کاردانه‌وه‌ى هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئیسلام، چونکه ئه‌وه خزمه‌ت به‌تورکیا و راى گشتى ناو تورکیا ده‌کات، وتى»پێویسته ئێمه‌ش بهسورهتى نه‌سر وه‌ڵامى بده‌ینه‌وه«. وتیشى»به‌کارهێنانى ناوى محه‌مه‌د، به‌شێکه له‌جوڵاندنى هه‌ست و سۆزى ئاینى بۆ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان، هاندانى سوپاکه‌ى به‌خراپه به‌رامبه‌ر ئیسلامى ده‌زانین و ئێمه‌ش ده‌بێت بزانین چۆن ئاین و دینه‌که‌مان به‌کارده‌هێنین بۆ به‌رگرى کردن له‌مافه‌کانمان».
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن قادر جه‌لال، ماوه‌ى 47 ساڵه کارى هونه‌رى ده‌کات، یه‌که‌م کارى شانۆى به‌ناوى (په‌شیمانى) بوو، تائێستا له 16 شانۆیى و 18دراما و 6فیلمى سینه‌مایى و زیاتر له سێ سەد به‌رنامه‌ى هه‌مه‌ڕه‌نگدا کارى نواندنى کردووه. قادر جه‌لال لهچاوپێکهتنهکهیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد، له‌ئه‌کادیمیاى ژیان ده‌رچوه‌و (چه‌خماخه) یه‌کێکه له‌و کارانه‌ى شانازى پێوه‌ده‌کات. هاوڵاتى: چۆن بوو چویته بوارى هونه‌ره‌وه؟ به‌تایبه‌تیش نواندن؟ قادر جه‌لال: سلێمانى شارێکه پێشه‌نگه لههونهرو ئازایه‌تى و سه‌رکه‌وتنه‌کاندا ئه‌وه بووه هه‌لێک بۆ ئێمه‌و زۆر رێکخراوو تیپ دروستبوو، ئێمه‌ش چونکه خۆمان بههرهکهمان تێدابوو، هه‌ر یه‌که‌م کارم له‌کۆرسێکدا گۆرانیم وت، له‌وکاته‌وه چوینه بواره‌که‌وه‌و تائێستاش خۆمان له‌نواندندا بینیه‌وه. هاوڵاتى: یه‌که‌م کارى نواندنت که‌ى بووه‌و باسى چى ده‌کرێت تێیدا؟ قادر جه‌لال: له18ى شوباتدا یه‌که‌م کارى شانۆیم کرد له 1972 بۆنه‌ى دامه‌زراندنى یه‌کێتى قوتابیان بوو توانمان شانۆگه‌رییه‌ک ئاماده بکه‌ین به‌ناوى (په‌شیمانى) ئه‌وکات شانۆگه‌رى ستایلێکى جیاوازى هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئێستادا، له‌و شانۆیه بۆ یه‌که‌مجارم بوو بچمه سه‌ر شانۆ ده‌ورى که‌سێکى گوندنشینم ده‌بینى، سهرکهوتێکى زۆر گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا من له‌به‌رئه‌وه‌ى نواندنهکهم زۆر جوان بوو 11 خه‌ڵاتم وه‌ر گرت، ئه‌مه بووه هاوکار و به‌رده‌وام بونم. هاوڵاتى: بۆچى زیاتر کارى کۆمیدى ده‌که‌یت؟ ئایا تواناکه‌ت زیاتر له‌کاری کۆمیدیدا ده‌رده‌که‌وێت؟ قادر جه‌لال: خۆم بهکهسێکى قسه‌خۆش ناسراوم و به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێم و ئه‌و سه‌رچاوانه کۆده‌که‌مه‌وه که‌بێته ته‌نز و ده‌بێته مایه‌ى پێکه‌نین و جه‌وێکى خۆش ده‌دات به‌و شوێنه‌ى تیاى داده‌نیشین، کۆمیدیا به‌شێکى گرنگه له‌ژیان و کارى تراژیدیاشم کردووه‌و سه‌رکه‌وتنیشم تیا به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام کارى کۆمیدیا به‌هره‌یه‌و پێویسته ئه‌و به‌هره‌یه‌ت تیابێت، منیش کاره‌کانم ئه‌وه‌م پێده‌لێن کهتوانیومه سه‌رکه‌وتووبم و توانایه‌کى باشم هه‌یه. هاوڵاتى: پێت وایه هه‌موو ئه‌کته‌رێک ده‌توانێت کارى کۆمیدیا بکات؟ ئه‌کته‌ره کۆمیدییه‌کان توانیویانه هه‌قى ته‌واو بده‌ن به‌کۆمیدیا؟ قادر جه‌لال: نه‌خێر کارى کۆمیدیا کارێکى زۆری قورسه، بۆیه ئه‌وانه‌ى کارى کۆمیدیا ده‌که‌ن به‌په‌نجه‌ى ده‌ست ده‌ژمێردرێن ، تواناى ئه‌کته‌ر ره‌نگه په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه نه‌بێت خاوه‌ن ئه‌زمون بێت، چونکه ئه‌کته‌ر هه‌یه یه‌ک دوو کارى کردووه، به‌ڵام زۆر به‌سه‌رکه‌وتوویی، ئێستا گه‌نجیشمان هه‌یه زۆر به‌توانان له‌بوارى کۆمیدیادا، به‌ڵام ره‌نگه جیاوازى هه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانى ئێمه‌دا، کۆمیدیا پێویسته ته‌نز ئامێز بێت، په‌یامێکى له‌پشته‌وه بێت، کۆمیدیا یه‌کێکه له‌هونه‌ره راقیهکان و له‌هه‌موو وڵاتێک‌دا گرنگى زۆرى پێدراوه، نه‌ک ته‌نیا ختوکه‌ى بینه‌ر بدات. هاوڵاتى: پێتوایه هونه‌رمه‌ندو کارى هونه‌رى به‌پێى کاره‌کان گرنگییان پێدەدرێت؟ قادر جه‌لال: رێزلێگرتن له‌دوو سێ رووه‌وه‌یه، پێویسته هونه‌رمه‌ند ژیانى بۆ دابینبکرێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌ره به‌هونه‌ره‌که‌ى بدات، ئازادیه‌کى هه‌بێت بۆ ئه‌و کاره‌ى ده‌یکات، له‌م دوو خاڵه‌دا هیچ نه‌کراوه بۆ هونه‌رمه‌ند، چونکه حکومه‌ت کارى به‌هونه‌ر نی و ده‌ستکه‌وتى بۆ ئه‌وان نیه که‌ته‌نیا ده‌ستکه‌وتنى ماددى ده‌وێت، سهردهمانێت رێزلێنانێک بۆ هونه‌رمه‌ند دانرابوو، له‌وه‌شدا رێزلێنان بۆ که‌سێک ده‌کرا کههیچى له‌هونه‌ر نه‌ده‌زانى، به‌ڵام له‌ڕووى خه‌ڵکه‌وه ئه‌و رێزه‌ى لێمان ده‌گیرێت له‌لایه‌ن میلله‌تى خۆمانه‌وه گه‌وره‌ترین رێز و خۆشه‌ویستى و سامانه بۆمان. هاوڵاتى: له‌م وڵاتانه‌دا کۆمپانیا یان بازرگانه‌کان تا چه‌ند هاوکارى هونه‌رمه‌ندان ده‌که‌ن بۆ کارکردن؟ له‌کاتێکدا کۆمپانیاى زۆر گه‌وره هه‌یه له‌وڵاتاندا کاریان ته‌نیا ئه‌وه‌یه؟ قادر جه‌لال: له‌وڵاتى ئێمه‌دا ئه‌و روحیه‌ته زۆر که‌مه‌و هه‌ندێک نمونه‌ى که‌م هه‌یه، چونکه کارى هونه‌رى راسته‌وخۆ داهاته‌که‌ت لێوه ده‌ستناکه‌وێته‌وه، بۆیه که‌س نایه‌وێت هاوکارى ماددى هونه‌رمه‌ندان بکات. هاوڵاتى: ئه‌و دراما بیانییانەی له‌که‌ناڵه‌کان په‌خش ده‌کرێن، بەسوودن بۆ بینەر؟ قادر جه‌لال: هه‌ندێک دراما هه‌یه پێویسته بۆ ئاڵوگۆڕى کلتور، کارى زۆر جوان هه‌یه کهبهتوانایهکى زۆر جوان کراوه‌و مانایه‌کى زۆر جوانى له‌پشته‌وه‌یه وه‌ک ئێرانیه‌کان زۆربه‌یان، به‌ڵام زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى دراما تورکیه‌کان به‌ده‌رن لهدابونهریت و کلتوری کورده‌وارى ، کۆمه‌ڵێک شت فێرى خه‌ڵک ئه‌که‌ن به‌ڕاستى ده‌بێته لادانى خه‌ڵک به‌تایبه‌ت گه‌نجه‌کان، بۆیه پێویسته که‌ناڵه‌کان بیر له‌وه‌بکه‌نه‌وه. هاوڵاتى: به‌ده‌ر له‌کارى نواندن؟ چ کارێکى ترت کردووه؟ قادر جه‌لال: به‌شدارى کارێکى ئێرانیم کردووه، وه‌ک دۆبلهرى کارێکى زۆر جوان و سه‌رکه‌وتوو بوو ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى هاوڕێیه‌کمه‌وه بوو ته‌نیا ئه‌و جاره به‌شداریم کردووه، له‌کاتى به‌رنامه‌ى هه‌مه‌ڕه‌نگ زۆرجار له‌و به‌رنامانه‌دا شتم ده‌نوسى، ئه‌وانه هه‌ڵقوڵاوى ناخى خۆم بووه، له‌شێوه‌ى مه‌نه‌لۆج ده‌منووسى و هه‌شت کارى وام نووسیوه. هاوڵاتى: ئایا به‌رهه‌مه‌کانى ئێستا چێژبه‌خشن، یان به‌رهه‌مێکى وه‌ک بەرنامەی هه‌مه‌ڕه‌نگ؟ قادر جه‌لال: ئه‌و به‌رنامانه‌ى که‌سه‌ره‌تاى کارکردنم بوون، وه‌ک هه‌مه‌ڕه‌نگ هه‌موویان جێگه‌ى خۆیان کردۆته‌وه له‌ناو خه‌ڵکداو تایبه‌تن بۆ ئێمه‌ش، به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌ناڵه‌کان ئه‌رشیفیان کردووه‌و جار جاره بڵاویناکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌و کارانه په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به‌خه‌ڵکه‌وه هه‌بوو، وه‌ک کێشه‌ى رێگاوبان کهکارمان له‌سه‌ر دهکرو دواى به‌رنامه‌که چاک ده‌کرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌ناڵه‌کان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ناکه‌ن و هاوکارى ناکه‌ن. هاوڵاتى: ئاستى هونه‌رو دراما‌و شانۆى کوردى له‌چ ئاستێکدایه؟ قادر جه‌لال: که به‌ربه‌ست نه‌بێت و یارمه‌تیده‌ر بن بۆ هونه‌رمه‌ند کارى باش ده‌کرێت و ئه‌کته‌رى زۆر باش و به‌توانا پێگه‌یشتون له‌هه‌موو بواره‌کاندا، ته‌نیا گرفته‌کان تواناى داراییه کهجهوهکهیان بۆ بڕه‌خسێت، کارى جوان ده‌کرێت. هاوڵاتى: وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى تا چه‌ند هاوکاریى هونه‌رمه‌ندان ده‌کات؟ قادر جه‌لال: کێشه‌ى سه‌ره‌کى ئه‌وه‌یه که‌سى پسپۆڕ نیه، تا پۆلێنى کاره‌کان بکات و نه‌ک هه‌قى که‌سێک بخوات له‌سه‌ر حسابى که‌سێکى تر، بۆیه هاوکارى که‌م و زۆر هه‌یه، به‌ڵام هاوکاریه‌که به‌و پێیه نیه بتوانى کارێکى زۆر جوانى پێبکه‌یت، هه‌موو کارێک تێچووى هه‌یه که‌پێویسته به‌ده‌ر له‌وه پاره‌ى بۆ ته‌رخانبکرێت، بۆئه‌وه‌ى به‌جوانترین شێوه کاره‌که بکرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى که منى دڵخۆشکردووه، که کورته‌فیلم و فیلمى تر لهبوژاندنهوهدایه و ته‌نانه‌ت ئاستى نزمیشى تێدابێت، بوونى باشتره له‌نه‌بوونى. هاوڵاتى: پێتوایه فیلمى سینه‌مایى له‌چ ئاستێکدایه؟ به‌و پێیه‌ى به‌شدارى فیستیڤاڵى فیلمى سینه‌مات کردووە؟ قادر جه‌لال: بیرۆکه‌کانى فیلمه سینه‌ماکانى وڵاتانى تر زۆر ئاسان و ساده‌یه، به‌ڵام ته‌کنیکى ئه‌وان به‌هێزه له‌وێنه‌گرتن و ده‌رهێنان و لۆکه‌یشندا، چونکه ئێمه له‌بوارى سینه‌مادا هێشتا پێداویستیه‌کانمان وه‌ک خۆى نیه، بۆیه ئه‌و کارانه‌ى که‌ده‌کرێت بهکولفهیهکى زۆر زۆر که‌م، بۆیه من ئه‌وانه به‌کارى بوێرانه و ئازایانه ده‌زانم و بهبناغهیهک داده‌نرێت بۆ سینه‌ماو بیانیه‌کانیش هه‌مووى به‌قوه‌ت نه‌بون، به‌ڵام بونى فلیمه‌کانى ئێمه جێ ده‌ستى کورد دیاریده‌کات. هاوڵاتى: زۆرمان ماوه له‌ڕووى فیلمى سینه‌ماییه‌وه بگه‌ینه ئاستى ده‌ره‌وه؟ قادر جه‌لال: زۆر زۆرمان ماوه، به‌ڵام نابێت گوێ به‌وه بده‌ین، چونکه وه‌ک ئه‌کته‌ر زۆر که‌سى باش و سه‌رکه‌وتوومان هه‌یه، به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ش زۆر کارى ئێمه به‌شدارى ده‌کرا له‌وڵاتاندا، چه‌ندین گه‌نجمان هه‌یه که له‌بوارى سینه‌ما له‌ده‌ره‌وه ده‌خوێنن و سه‌رکه‌وتوون، به‌ڵام هاوکاریه‌که نیه، بۆیه پێویستمان به‌هاوکارى و پێشکه‌وتنه له‌و رووانه‌وه تا به‌ره‌وپێش بچین، چونکه ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌رى ئێمه پێشمه‌رگانه کارده‌که‌ن تاکارێکى جوان به‌رهه‌مده‌هێنن. هاوڵاتى: له‌هیچ بوارێکی هونه‌ریدا خوێندووته؟ قادر جه‌لال: من له‌ئه‌کادیمیاى ژیان خوێندوومهو سه‌رکه‌وتوو بووم، هونه‌ر به‌هره‌و تاقه‌یه له‌مندا و برهوم پێداوه، چونکه به‌پێى په‌یمانگا هونه‌ریه‌کان بێت پێویسته زیاتر له چوار هه‌زارمان بهئهکادیمى هه‌بووایه، په‌یمانگا ته‌نیا رۆشنبیریهکى هونه‌ریت پێده‌به‌خشێت، زۆربه‌ى ئه‌کته‌ره گه‌وره‌کانیش ده‌رچووى هیچ په‌یمانگایه‌کى هونه‌رى نین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داواکاریم پێشکه‌شکرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌په‌یمانگاى به‌غداد بخوێنم، به‌ڵام منداڵ بوم و تاقانه‌بووم باوکم رێگه‌ى پێنه‌دام. هاوڵاتى: بۆچى به‌شدارى هیچ کارێکى ریکلامیت نه‌کردووه؟ قادر جه‌لال: حه‌زم له‌کارێکى ریکلامى نیه بۆ خواردن و شتى ئاوا بێت، رێنمایى رۆشنبیرى و ئه‌من و ئاسایش بێت به‌خۆبه‌خشى ده‌یکه‌م، پێشیان وتوم و به‌پاره‌یه‌کى زۆریش نه‌مکردووه، چونکه حه‌زم لێى نیه، کار بۆ شتێک بکه‌م سودى نه‌بێت، هه‌ربۆیه ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌هونه‌رمه‌ند نازانم که حزبى بێت و به‌رژه‌وه‌ندى حزب له‌پێش میلله‌ته‌که‌ى بێت، ئه‌وه مهبدهئى منه بۆ هه‌موو کارێک.
هاوڵاتى جارێکی تر پرسی هەموارکردنەوەی ماددەکانی دەستوری عێراق سەرهەڵدەداتەوە، سەرۆکایەتی کۆمار بەفەرمی هەوڵدانی بۆ گۆڕینی دەستور دەستپێکردووە، پەرلەمانتارێکیش هۆشداریی سەرنەگرتنی هەوڵەکە دەدات. رۆژی 15ی ئەم مانگە، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەساڵیادی دەنگدان لەسەر دەستوری عێراق، لەپەیامێکدا داوای هەموارکردنەوەی دەستوری کرد، بە ئامانجی چاکسازی لەهەندێک ماددەو بنیاتنانی حوکمڕانی رەشید. دەستوری عێراق رۆژی 15ی تشرینی یەکەمی 2005 و دووساڵ دوای روخانی رژێمی سەدام حوسەین لەدەنگدانێکی گشتیدا پەسەندکراو ساڵی 2006 خرایە بواری جێبەجێکردنەوە. هاوژین عومەر راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق بە هاوڵاتى راگەیاند «سەرۆک کۆمار بەنیازە لە رێگەی رێوشوێنی تایبەت بەهەمواری دەستورو کۆنگرەی نیشتیمانییەوە ئەوەبکات، بەمەبەستی چاکسازی لەهەندێ پرسدا». وتیشی «هەموارکردنەوەکە لەچوارچێوەی کۆمەڵێک رێوشوێندایە بۆ چاکسازی، لەوانە چاکسازی لە سیستەمی هەڵبژاردن بۆ ئەوەی مافی لایەنەکان و دەنگدەران لەکاتی هەڵبژاردنەکان پارێزراو بێت». بەوتەی هاوژین عومەر، لەڕووی واقعییەوە دەستبردن بۆ هەموارکردنەوەی دەستور ئاسان نییەو کارێکی هەستیارە، بەڵام سەرۆکایەتی کۆمار لەڕێگەی تەوافوق و رێککەوتنی سیاسی نێوان پێکهاتەکانەوە دەیەوێت ئەو کارە بکات. ئەوەش رێوشوێنی تایبەت بەخۆی و پڕۆسەی دەنگدانیشی دەوێت بۆ ئەوەی بزانرێت کە هاوڵاتییان پێی رازی دەبن یان نا. باسکردن لەهەمواری دەستوری عێراق لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە، دوای ماوەیەکی کەم دێت لە خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی بەغداو چەند پارێزگایەکی دیکەی باشوری عێراق، کە داوای رۆیشتنی حکومەت و هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کرد. بۆ هەموارکردنەوەی دەستور، سەرۆک کۆمار داوایکردووە ئەنجومەنێکی نیشتیمانی بەسەرپەرشتی خۆی پێکبهێنرێت کە نوێنەری سەرجەم پێکهاتەکانی تێدابێت، بەمەبەستی پێداچونەوە بەهەندێک لەماددەکانی دەستوردا. بەوتەی ئەمیر کینانی راوێژکاری یاسایی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، دیارترین ئەو ماددانەی تاوتوێی هەموارکردنەوەیان دەکرێت پەیوەستن بەوەی، ئایا کام سیستمی حکومڕانی باشترە بۆ عێراق سیستمی پەرلەمانی یاخود سەرۆکایەتی؟، پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق و شێوازی دابەشکردنی سامانە سروشتییەکان بەتایبەتی سامانی نەوت، دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و میکانزمی هەڵبژاردنی پارێزگارەکان. هەرچەندە دەستوری عێراق ساڵی 2005 بە رەزامەندی سەرجەم پێکهاتەکان نووسرایەوە، بەڵام ناکۆکن لەسەر بەشێک لە ماددەکان، لەوانە ماددەی تایبەت بە نەوت و گاز‌و پێکهێنانی دادگای فیدراڵی و پرسی هەڵبژاردنەکان، ماددەی 140ی تایبەت بەناوچە جێناکۆکەکان، دەسەڵاتەکانی سەرۆک وەزیران تایبەت بەلەکارخستنی وەزیرەکان. لەئێستادا بەشێک لەسەرکردە سیاسییەکانی عێراق بەتایبەت ئەوانەی لەبەرەی ئۆپۆزسیۆندان، پرسی هەمواری دەستوریان بەستووەتەوە بەپرسی داواکاری خەڵک بۆ پڕۆسەی چاکسازیی. عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی ئۆپۆزسیۆن 16ی ئەم مانگە لەتویتێکدا رایگەیاند، هەموارکردنەوەی دەستورو راپرسی گەل، داواکارییەکی جەوهەری چاکسازییە. دەستوری عێراق بەیەکەم بەڵگەنامەی یاسایی دادەنرێت کە لەلایەن ئەنجومەنێکی هەڵبژێردراو لەدەنگدانێکی گشتیدا پەسەندکرا لەساڵی 1924ەوە، ئەوەش بەخاڵێکی وەرچەرخان دانرا لەعێراق و گۆڕینی دەسەڵاتێکی ناوەندی، بۆ حکومەتێکی دەستوری و نوێنەرایەتی و گەڕانەوەی سەروەری بۆ ئەو وڵاتە. دەستوری عێراق کە لە 144 ماددە پێکهاتووە. لەلایەن 78%ی دەنگدەرانی عێراقەوە دەنگی پێدرا، تائێستا چەند جارێک پرسی هەموارکردنەوەی خراوەتەڕوو بەڵام هێشتا هیچ هەوڵێکیان سەرینەگرتووە. بەهار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی عێراق و شارەزا لەپرسی یاسا‌و دەستور پێیوایە، دەستبردن بۆ هەمواری دەستور کارێکی زۆر هەستیارە، بەتایبەت بۆ کورد، بەو پێیەی ئەو دەستورە زۆر مافی کوردی تێدا چەسپێنراوە. بەرپرسانی کورد هەمیشە ستایشی دەستوری عێراقیان کردووە، بەو پێیەی مافەکانیانی تێدا چەسپێنراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام رەخنەیان گرتووە کە دەستورەکە لەلایەن بەغداوە جێبەجێنەکراوە و مافەکانی هەرێم پێشێلکراوە. بەهار مەحمود بۆ هاوڵاتى وتیشی «بڕواناکەم هەرگیز بتوانرێت دەستور هەمواربکرێتەوە، چونکە پێکهاتەکان رازی نابن و دەنگی پێویستیش لەپەرلەمان ناهێنێت بۆ هەموارکردنەوەی». بەوتەی بەهار مەحمود، ئەگەر دەست بۆ هەموارکردنەوەی دەستور ببرێت کورد زیانی گەورە دەکات، چونکە ناتوانرێت ئەو مافانەی کوردی تێدا بچەسپێنرێتەوەی «پێم سەیرە سەرۆکایەتی کۆمار ئەو پرسەی وروژاندووە، بەتایبەت لەئێستادا، پێویستە سەرۆکایەتی کۆمار لەو بارەیەوە راوێژی زیاتر بکات».
شاناز حه‌سه‌ن حزبه ئیسلامییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان دژى هێرشه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى کوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه، به‌تایبه‌ت که‌تورکیا ده‌یه‌وێت له‌ژێر پاساوى ئاینیدا ره‌وایی بهلهشکرکێشیهکهى بدات. ئۆپراسیۆنه‌که‌ى تورکیا کهنۆى ئه‌م مانگه ده‌ستیپێکرد له‌لایه‌ن تورکیاوه ناوى «کانى ئاشتى» لێنراوه، هه‌روه‌ها به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته باس له «فه‌تح» کردنى ئه‌و ناوچانه ده‌که‌ن، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ سوره‌تێکى قورئانى پیرۆز، جگه له‌وه‌ش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سوپاى وڵاته‌که‌ى به «سوپاى محه‌مه‌د» ناوبردووه که مه‌به‌ست لێی پێغه‌مبه‌رى ئیسلامه (د.خ). به‌کارهێنانى پاساوى ئاینى بۆ هێرشه‌که‌ى تورکیا کاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێناوه، به‌تایبه‌ت له‌ناو مامۆستایانى ئاینى و ئه‌و که‌سانه‌ى پابه‌ندن بهئاینهوهو ده‌ڵێن ئاینى ئیسلام دژى ئه‌و جۆره کرده‌وانه‌یه. حاجی کاروان بانگخوازو ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حزبە رەتیکردەوە لەوبارەیەوە قسە بۆ هاوڵاتى بکات و وتی «من قسە لەسەر سیاسەت ناکەم» لەکاتێکدا هاوڵاتى ویستی وەکو بانگخوازێک قسە بکات لەسەر بەکارهێنانی ئاین بۆ شەڕی کورد. عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى»ئه‌وه شه‌ڕێکى وێرانکاریه بۆ خه‌ڵکى ناوچه‌که به‌گشتى و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئیدانه‌ى کوشتن و وێرانکردن و خاپورکردنى ناوچه‌کانى هاوڵاتیانى کورد ده‌که‌ین، پێمان وایه شه‌ڕ له‌به‌رژه‌وه‌ندى که‌سدا نیه، ته‌نانه‌ت خودى ئه‌ردۆغان خۆشى». وتیشى «پێمان وایه نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و ئه‌مریکاو روسیا‌و وڵاتانى جیهان پێویسته بێنه سه‌ر خه‌ت بۆ راگرتنى ئه‌و شه‌ڕه، له‌ڕێگه‌ى گفتوگۆوه بگه‌نه رێککه‌وتن، ئه‌و وڵاتانه به‌رپرسیارێتى ئه‌خلاقییان له‌سه‌ره کهبیدهنگ و بێ هه‌ڵوێستن». عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه«سوپاى محه‌مه‌د، هه‌میشه دادپه‌روه‌رى و ئازادى فه‌راهه‌م کردوه‌و خزمه‌تى دین و قورئان و ئیسلامى کردووه‌و هیچ سوپایه‌ک نابینم بۆنى سوپاکه‌ى محهمهدیشى لێ بێت». به‌وته‌ى عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ، ده‌وڵه‌ته سه‌رده‌سته‌کانى ناوچه‌که دروشمه دینیه‌کان ده‌که‌نه چه‌ترێک بۆ کاره‌کانیان «من ده‌ڵێم خواى گه‌وره قبوڵى نه‌کات ئه‌و زوڵمه‌ى له‌ژێر ئه‌و دروشمه‌دا بهزوڵملێکراوان ده‌کرێت». ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه وڵاتان له‌ژێر ناوى ئاینیدا هێرش بکه‌نه‌سه‌ر کورد، پێشتر رژێمه‌که‌ى سه‌دام حوسه‌ین له‌عێراق له‌ژێر ناوى سوره‌تێکى قورئانى پیرۆزدا کورده‌کانى ئه‌نفالکرد، ئه‌وه‌ش بۆ رهوایپێدان بههێرشهکهى. رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژى کۆمه‌ڵى ئیسلامى وتى «گه‌لى کورد موسوڵمانه و هیچ میلله‌تێک و گه‌لێکى تر له‌ڕووى موسوڵمانێتییهوه مافى ئه‌وه‌ى نییه موزایه‌ده به‌سه‌ر میلله‌تى ئێمه‌وه بکات، میلله‌تى کورد له‌ڕووى سیاسیه‌وه تادهوڵهتى سه‌ربه‌خۆ مافى شه‌رعى میلله‌تى کورده وه‌ک هه‌موو میلله‌تانى تر‌ى ناوچه‌که«. وتیشى «میلله‌تى کورد به‌رده‌وام قوربانى رێککه‌وتنه ژێربهژێرهکانى ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان بووه‌و ئه‌وه‌ى له‌ڕۆژئاواش رووده‌دات، دوباره پشتتێکردنى لایه‌نه زلهێزه‌کانه، هێزه کوردیه‌کانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌کارهێناوه«. رێبوار حه‌مه‌د باسى له‌وه‌شکرد، وه‌ک کۆمه‌ڵى ئیسلامى، وتویانه که پێویسته کورد خۆى ته‌بابێت و یه‌کڕیز بێت و خۆى تێکه‌ڵى ئه‌جنداى ئیقلیمى نه‌کات، چونکه وه‌ک هه‌میشه له‌کاته سه‌خته‌کاندا جێماندههێڵن. یه‌کگرتووى ئیسلامى هاوشێوه‌ى دوو پارته ئیسلامییهکهى دیکه ناڕه‌زایی ده‌رباره‌ى هێرشه‌که ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسه‌کانى ئاماده‌نین له‌باره‌ى به‌کارهێنانى پاساوى ئاین بۆ هێرشه‌که قسه بکه‌ن. شێرکۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان دوێنێ له‌کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا رایگه‌یاند «بەتوندی ئیدانەی شەڕو کوشتن لەڕۆژئاوای کوردستان دەکەین، نەفرەت لەتیرۆرو سته‌م و کاولکاری، بەهیوای دووبارەنەبونەوەی مەینەتیەکان». له‌باره‌ى به‌کارهێنانى پاساوى ئاینى بۆ هێرشه‌که له‌لایه‌ن تورکیاوه، هاوڵاتى په‌یوه‌ندى به‌چه‌ند به‌رپرسێکى ئه‌و حزبه‌وه کرد، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون قسه بکه‌ن، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یان وت کهههڵوێستى فه‌رمى حزبیان راگه‌یاندووه له‌باره‌ى هێرشه‌کانه‌وه. به‌وته‌ى ئه‌بوبه‌کر کاروانى، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، سوپاى تورکیا به‌هیچ یاسا‌و پێوه‌رێک بۆى نییه هێرش بکاته‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه، کورد له‌هه‌ر شوێنێک بێت، مافى خۆیه‌تى چاره‌نوسى خۆی دیاری بکات. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه«هێرشه‌که خراپ به‌کارهێنانى ناڕه‌واو بێ پهردهیى ئاینه‌و له‌بابه‌تێکدا که‌ئیسلام په‌یوه‌ندى پێوه‌ى نییه، چونکه زوڵم تیایدا رووده‌دات و هه‌رکه‌سێک ئاین و دین تێکه‌ڵ بکات بهزوڵمهکهى زوڵمه‌که قێزه‌ونتر ده‌کات، ئه‌وه زوڵمه به‌رامبه‌ر ئیسلامیش وه‌ک چۆن زوڵم ده‌کات به‌رامبه‌ر رۆژئاواش». ئه‌بوبه‌کر کاروانى باسى له‌وه‌شکرد، کورد نابێت کاردانه‌وه‌ى هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئیسلام، چونکه ئه‌وه خزمه‌ت به‌تورکیا و راى گشتى ناو تورکیا ده‌کات، وتى»پێویسته ئێمه‌ش بهسورهتى نه‌سر وه‌ڵامى بده‌ینه‌وه«. وتیشى»به‌کارهێنانى ناوى محه‌مه‌د، به‌شێکه له‌جوڵاندنى هه‌ست و سۆزى ئاینى بۆ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان، هاندانى سوپاکه‌ى به‌خراپه به‌رامبه‌ر ئیسلامى ده‌زانین و ئێمه‌ش ده‌بێت بزانین چۆن ئاین و دینه‌که‌مان به‌کارده‌هێنین بۆ به‌رگرى کردن له‌مافه‌کانمان».
ئەو رۆژە ٨ی تشرینی یەکەم بوو کە فۆتۆگرافەر ئالیس مارتنس چووە سوریا، ئەو گەشتەی دەکەوێتە بازنەی زنجیرە گەشتەکانی بۆ وڵاتەکە لە حەوت ساڵی رابردوودا، کە زۆرجار لەلایەن واشنتن پۆستەوە نێردراوە. ٨ی تشرینی یەکەم رۆژێک دوای ئەوە بوو کە دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا رایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێزە کەمەکەی دەکشێنێتەوە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، ئەمەش رێگەخۆشکردن بوو بۆ تورکیا تا دەستبکات بەهێرشی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر ناوچە کوردییەکان. سەرێکانی، ٨ی تشرینی یەکەم، ٥:٣٠ خولەکی ئێوارە: کۆمەڵە خەڵکێک لەبازنەیەکی گەورەدا دانیشتبوون، زۆربەیان بێزار دیاربوون و هەندێکی تریان دەچوونە سەر سەکۆکە بۆ گرتنی مایکرۆفۆنەکە و دەربڕینی بێزاریان لەبەرامبەر سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان. بەڵام کەش و میزاجی خەڵک لەسەرێکانی ئارام بوو. کوردەکان راهاتبوون لەو هەڕەشانەی کەدواجار بەرجەستە نەدەبوون. قامیشلۆ، ٩ی تشرینی یەکەم، نیوەڕۆ: لەچایخانەیەکی شارە سنوریەکەدا پیرە پیاوەکان دانیشتبوون و خۆیان خەریک کردبوو بەیاری وەرەقە و جگەرە کێشان. تەلەفزیۆنی چایخانەکە بەبەردەوامی دواین هەواڵەکانی پیشان دەدا کە لەلایەن هەموانەوە فەرامۆشکرابوو. وابڕیاربوو ئەو رۆژە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بێت بەناوی «کانی ئاشتی». بەڵام وابڕیاربوو هێرشەکە سنورداربێت بەناوچەی نێوان سەرێکانی و گرێ سپی، کە سێ کاتژمێر بەئۆتومبیل دوورە لە قامیشلۆوە. زۆربەی خەڵکی قامیشلۆ بڕوایانوابوو تورکیا بوێری ئەوەی نەبێت شارێک بکاتە ئامانج کە لەنێوان کوردەکان و رژێمی سوریا دابەشکرابوو. سەرێکانی، ٩ی تشرینی یەکەم، ٣:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆ: گەڕامەوە بۆ سەرێکانی تا ببینم ئاخۆ بیرکردنەوەی خەڵک گۆڕاوە کەئێستا هەڕەشەکانی تورکیا بوونەتە راستی. لەگەڵ ئەوەی نزیک دەبوینەوە لەشارەکە، کۆمەڵێک مینیپاسی پڕکراومان بینی بەپێچەوانەی ئێمەوە دەڕۆشتن. لەخاڵێکی پشکنیندا، خێزانێکی چوار کەسی بەهەموو شتەکانیانەوە خزابوونە بارهەڵگرێکی بچووکەوە، لەکاتێکدا ئافرەتێک دەپاڕایەوە لەئەفسەرەکان کە بهێڵن کەسوکارەکەی تێپەڕن. «سوێند دەخۆم ئێمە نامانەوێت هەڵبێین، تەنها ئەم شتانە دەبەین بۆ ماڵی خوشکەکەم لەگوندەکە و دەگەڕێینەوە»، ئافرەتەکە وای وت. لەگەڵ ئەوەی دەچوومە شارەکەوە، تەنها چەند کەسێک هەبوون لەسەر شەقامەکان. پیاوێکم بینی لەدەرەوەی دوکانێکی فیتەری راوەستابوو. لە تەنیشتییەوە دیوارێک هەبوو کە لێی نووسرابوو «یاخی ببن». ئەوکاتەی پیاوەکە دەربارەی بڕیارەکەی خۆی قسەی دەکرد کە لەسەرێکانی دەمێنێتەوە لەکاتێکدا ئەوانی تر بڕیاریاندا بڕۆن، سەیری ئاسمانم کرد و تێبینی دووکەڵم کرد کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بەسەر شارەکەوە بەجێهێڵرابوو. پیاوەکە گرنگی پێنەدا و وتی: «ئەوانە رەنگە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بن. هەمیشە بەسەرمانەوەن». بەڵام دواتر گرمەی بۆمبەکان هاتن بەر زەوی دەکەوتن. قامیشلۆ، ٩ی تشرینی یەکەم، ٩ی شەو: ئەو شەوە، کاتێک گوێمان لە تەقینەوەیەک بوو لە ئەوبەری شەقامەکە، فادی سەبری رای‌کرد تا دوکانە بچوکەکەی دابخات. پاشان تۆپە هاوەنی دووەم کەوتە حەوشەی ماڵەکەی. سەبری، کە خاوەنی سێ منداڵ بوو، لەگەڵ هاوسەرەکەی جولێت نیکۆڵا بە پارچەی تۆپەکە برینداربوون و بەرەو نەخۆشخانە بەرێکەوتن، لەگەڵ ئەوەی منداڵەکانیان کە زیانیان بەرنەکەوتبوو لە شۆکدا تەماشایان دەکرد. سەبری دەستی کردە گریان ئەوکاتەی لەسەر قەرەوێڵەیەکی نەخۆشخانە پاڵکەوتبوو، وتی: «تەنها دەمەوێت هاوسەرەکەم حاڵی باش بێت». جولێت لەهۆش خۆی چووبوو، لەدۆخێکی شڵۆقدابوو. پزیشکەکان، کە نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامدا بۆ دەرهێنانی پارچە هاوەنەکەی لەپشتیدا، دەیانوت رەنگە نەتوانێت هەرگیز جارێکی دیکە بەپێی خۆی بڕوات. قامیشلۆ، ١٠ی تشرینی یەکەم، ٩:٣٠ خولەکی بەیانی: بەیانی دواتر، داوی شەوێکی نائارام - کە دەنگی تۆپ و گولەهاوەن و ئەمبولانسی تێدا بیسترا- چووم لەو شوێنانە بکۆڵمەوە کرابوونە ئامانج. زۆربەی ئەو شوێنانەی خەڵکی سڤیلی تێدا برینداربوو بوو وادیاربوو کەنزیکەی ٥٠ مەترێک لەپێگە سەربازییەکانەوە دووربن. بەڵام وادەردەکەوت کە ئۆفیسە سیاسیەکانیش بەئامانج گیرابێت. قامیشلۆ، ١١ی تشرینی یەکەم، نیوەڕۆ لەڕۆژی دووەمی ئۆپەراسیۆنی «کانی ئاشتی»، بۆمبارانەکان لانی کەم دوو سڤیلی دیکەشیان کردە قوربانی. سارای تەمەن حەوت ساڵان بەخەستی برینداربوو لەوکاتەی تۆپێک لەدەرەوەی ماڵیان لەشەقامەکە دەدات. سارا قاچی راستی لەدەستدا و برا گەورەکەی بەناوی موحەمەد گیانی لەدەستدا. حەسەکە، ١١ی تشرینی یەکەم، ١١:٥٠ خولەکی نیوەڕۆ: لەڕۆژی سێیەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا، قوتابخانەکان کران بەپەناگە بۆ خەڵکی ئاوارە، کە زۆربەیان خەڵکی سەرێکانی بوون، بەخێرایی پڕکران لەو خێزانانەی چیرۆکی سامناک و شەوبێداری خۆیان دەگێرایەوە لەکاتی جەنگدا کەڕووبەڕووی شارۆچکەکەیان بووبوەوە. زۆربەیان دەترسان لەوەی هەرگیز نەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکەی جۆیان. «بینیمان لەعەفرین چی روویدا»، شیار بەکر عەونی وای وت کە باوکی سێ منداڵە و لەگەڵ ژن و منداڵەکانی بەسواری ماتۆڕێک لە جەنگ هەڵهاتبوون. قامیشلۆ، ١٣ی تشرینی یەکەم، ١:٥٠خولەکی نیوەڕۆ: رۆژی دواتر گەڕامەوە بۆ قامیشلۆ و بۆم دەرکەوت تەنها چەند دوکانیک کراوە بوون، لەوانەش دوکانێکی یاری منداڵان کە خاوەنەکەی بەهیوابوو ئەو ژمارە کەمە خێزانەی ئەو رۆژە سەردانیان کردبوو جەنگ بیری منداڵەکانیان ببەنەوە بەکڕینی یاریەکی نوێی منداڵان. ئێوارەی هەمان رۆژ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند رێککەوتنێکیان ئەنجامداوە لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد بۆ پاراستنیان لەتورکیا. هێزەکانی سوپای سوریا بەخێرهاتنیان دەکرا لەشارەکەدا لەگەڵ ئەوەی خەڵکەکە هاواریان بۆ دەکردن و ئاڵای سوریایان دەشەکاندەوە. بەڵام بە گەڕانەوە بۆ دێرک، کۆمەڵگەی مەسیحی شارۆچکەکە لەترسدا مابوونەوە. تا ئەوکاتە لەگەڵ ئیدارەی کورد لەپەیوەندییەکی باشدابوون وەک ئەوەی لەگەڵ رژێمی ئەسەدیشدا کێشەیان بۆ دروسستنەبوو بوو. «دەمانزانی شەڕ روونادات لەنێوان کوردەکان و رژێمدا، بەڵام ئەگەر تورکیا ئێرە داگیربکات، رژێمی سوریا دەجەنگێت بۆ ئەوەی شارۆچکەکەمان ئازاد بکات لەچەکدارە بەکرێگیراوەکان. ئەوە ئەرکی سوپای سوریایە پارێزگاریمان لێبکات»، جۆرجس لاهدو وای وت. دێرک، ١٤ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٧ی بەیانی: ئەوکاتەی کەخۆر هەڵدەهات، چوومە سەربان تا وێنەیەکی تری سوریا بگرم. ئەم شارۆچکەیە بەشێوەیەکی بەرفراوان پروشکی توندوتیژی بەرنەکەوتبوو. ئەو رۆژە شارۆچکەکە گوزارشتبوو لە لەدەستدانی هیوای خەڵک بۆ گۆڕان. بەشێکی زۆری نەوەی گەنج کۆچیان کردبوو. زۆربەی دایباب و باپیرە و داپیرەیان مابوونەوە. وەک پیاوە پیرەکە و دراوسێکەی، ژنێکی تەمەن ٦٠ ساڵان لەژێر دارێکی هەناردا لە ماڵەکەی خۆیدا دانیشتبوو کەوێنەیەکی ئەسەد هێشتا بە پەنجەرەکەیەوە بوو، ئەوەش وێنەیەکی چاوبەستی واقیعە تاڵەکەی ئێستاکەی سوریابوو.
سازدانی: هیوا ناسیح ماتیا مایه‌ر کچێکی ژیکه‌ڵه‌و هه‌میشه ده‌م به‌خه‌نده‌ی ٣٢ ساڵه‌یه، زۆر چالاک و بزێوه، وتارده‌رێکی باش و ره‌وانبێژه، له‌زانکۆی زویرخ جوگرافیای ئابوری و زانستی سیاسی خوێندوه. هاوسه‌رۆکی رێکخراوی گه‌نجانی سۆسیالیست بووه، ئێستاش سه‌رۆکی دوو رێکخراوی تره. په‌رله‌مانتاره له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆسیال دیموکراتی سویسرا، خولی په‌رله‌مانتارییه‌که‌ی به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت و کاندیده بۆ خولی داهاتوو، چانسی دهرچوونهوهشی زۆره. ئه‌م له شاری ڤینته‌رتور له‌کانتۆنی زویرخ داده‌نیشێت. ناوبراو ئه‌ندامی (گروپی په‌رله‌مانتارانی دۆستی کورده) لەپهرلهمانی سویسرا، خۆی به‌دۆستی گه‌لی کورد ده‌زانێت و له‌کاتی هێرشی ئه‌م دواییه‌ی سوپای تورکیاشدا یه‌کێک بوو له‌و که‌سایه‌تییه دیارانه‌ی ئه‌م وڵاته، که هه‌ر زوو ده‌نگی هه‌ڵبڕی و داوای هه‌ڵوێستی کرداریی له‌حکومه‌تی سویسرا کرد. بۆ ناسینی زیاتری ناوبراو‌و شاره‌زایی بهبیروبۆچوونهکانی ئه‌م گفتوگۆیه‌مان له‌گه‌ڵیدا سازکرد. هاوڵاتى: چ زانیارییه‌کت هه‌یه سه‌باره‌ت به کورده‌کان به‌گشتی؟ ئایا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی کوردی له‌م وڵاته‌دا هه‌یه؟ ماتیا: من به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سویسرادا هه‌یه‌و زۆر خۆشحاڵم به‌مه. ره‌وشی کورده‌کان به گشتی و به‌تایبه‌ت دۆخی ئێستای رۆژئاوا گرنگی هه‌یه لام. پێش چه‌ند رۆژێک بۆ نمونه له‌ئاهه‌نگێکی زه‌ماوه‌ندی کورده‌کان بووم. به‌رده‌وام له رۆژنامه‌کاندا به‌دوای هه‌واڵ و زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌وان. پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌م داگیرکارییه بوه‌ستێت، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌نامه له‌سه‌ر تاوانکارانی هێرشی سه‌ر سوریا کۆبکرێته‌وه، تا دواتر وه‌ک تاوانباری جه‌نگ بۆ به‌رده‌م دادگای سزادانی نێوده‌وڵه‌تی بانگ بکرێن هاوڵاتى: پیش چه‌ند ساڵێک گروپێکی چالاک هه‌بوون له‌په‌رله‌مانی سویسرا به‌ناوی ( گروپی په‌رله‌مانتاران بۆ دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد)، وه‌ک من زانیاریم هه‌بێت زۆربه‌یان ئه‌ندامی فراکسیۆنه‌که‌ی ئێوه (سۆسیال دیموکرات) بوون. ئایا ئه‌م گروپه هه‌ر ماون؟ په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه؟ ماتیا: من له‌مانگی یه‌کی ٢٠١٦ بوومه ئه‌ندام له‌و گروپه. ساڵی ٢٠١٦ هه‌ندێک چالاکییان کرد. له‌مانگی سێی ٢٠١٧ه‌وه هیچ داوهتنامهیهکم له‌وانه‌وه پێنه‌گه‌یشتوه. هاوسه‌رۆکه‌کانی بریتین لهکارلۆ سوماروگاو سیبیل ئه‌رسه‌لان (په‌رله‌مانتارێکی به‌ره‌گه‌ز کورده له‌سه‌ر لیستی پارتی سه‌وز - هیوا). هه‌نارده‌کردن و فرۆشتنی چه‌ک بۆ تورکیا بوه‌ستێنرێت. هه‌روه‌ها هه‌ناردنی ئه‌و مادده‌ی خاو‌و ئامێر‌و پارچانه‌ش (هی بواری سه‌ربازیی) که‌پێشتر رێگه‌پێدراو بوونه قه‌ده‌غه بکرێن. هاوڵاتى: گه‌ر تۆ هه‌ڵبژێردرایته‌وه به‌په‌رله‌مانتار چی ده‌توانی بۆ کورده‌کان بکه‌یت؟ مه‌به‌ستیم لێره‌دا کورده‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. ماتیا: ئه‌وه روونه، که ده‌بێت سویسرا شتێک بکات، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی کورده‌کان باشتر ببێت. ئه‌و داگیرکارییه‌ی تورکیا ده‌یکات و تاوانکارییانه‌یان بۆ سه‌ر کورده‌کان زۆر جێگه‌ی بایهخپێدانم ده‌بێت. من له‌نێو په‌رله‌ماندا به‌ته‌واوی پشتگیری له‌داواکارییه‌کانی پارته‌که‌م ده‌که‌م له‌م باره‌وه، که رایگه‌یاندوه، ئه‌وانه‌ش: ١. هه‌موو رێگاچاره دیپلۆماسییه‌کان بخرێنه کار، تا رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بڕیاری ئاگربه‌ستێکی ده‌ستبه‌جێ بدات و ناوچه‌ی دژه‌فڕین (قه‌ده‌غه‌ی فڕین) له‌وێ رابگه‌یه‌نرێت. ٢. هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان بکرێن، تاکۆتایی به توندوتیژیی بهێنرێت. له ژنێڤ به‌به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌کان گفتوگۆ بکرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی ئاشتییانه بۆ ململانێکه. ٣. هه‌نارده‌کردن و فرۆشتنی چه‌ک بۆ تورکیا بوه‌ستێنرێت. هه‌روه‌ها هه‌ناردنی ئه‌و مادده‌ی خاو‌و ئامێر‌و پارچانه‌ش (هی بواری سه‌ربازیی) که‌پێشتر رێگه‌پێدراو بوونه قه‌ده‌غه بکرێن. ٤. رێککه‌وتنی ناوچه‌ی بازرگانیی ئازاد له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناسراو به (ئیفتا) له‌گه‌ڵ تورکیادا سڕبکرێت تا کۆتایی هاتنی داگیرکارییه‌که. ٥. به‌رامبه‌ر لێپرسراوانی ئه‌م هێرشانه سزا‌و گه‌مارۆی تایبه‌تی وه‌ک قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌رو سڕکردنی حسابه بانکییه‌کانیان ئه‌نجامبدرێت. ئینجاش دۆکیۆمێنت له‌سه‌ریان کۆبکرێته‌وه، تادواتر وه‌ک تاوانباری جه‌نگ بۆ به‌رده‌م دادگای سزادانی نێوده‌وڵه‌تی بانگ بکرێن. ٦. داوا له کۆمه‌ڵگای وڵاتانی ئه‌وروپاو وڵاتانی تریش بکرێت، که‌سزای تایبه‌تی له‌سه‌ر بڕیارده‌رانی ئامێری جه‌نگی هێرشه‌که‌ی تورکیا ده‌ربکه‌ن، تاسه‌رجه‌م هێرشه سه‌ربازییه‌کانیان له‌سوریا راده‌گرن. ٧. هاوکاری که‌ناڵه دیموکراتی و رێکخراوه‌کانی بواری مافه‌کانی مرۆڤ له‌تورکیاو سوریادا بکرێت و هه‌وڵی کردنه‌وه‌ی که‌ناڵی نوێی هاوکاریی مرۆیی بدرێت. من به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سویسرادا هه‌یه‌و زۆر خۆشحاڵم به‌مه. ره‌وشی کورده‌کان به گشتی و به‌تایبه‌ت دۆخی ئێستای رۆژئاوا گرنگی هه‌یه لام هاوڵاتى: رات چییه له‌سه‌ر په‌ناخوازان له‌سویسراو ئه‌و یاسایانه‌ی له‌م باره‌یه‌وه له‌م وڵاته‌دا به‌رکارن؟ ماتیا: له‌جیهاندا زیاتر له ٦٠ ملیۆن که‌س له‌وڵاتی خۆیان هه‌ڵهاتون. ته‌نها به‌شێکی زۆر که‌م له‌مانه دێن بۆ ئه‌وروپاو بۆ سویسرا. له‌ساڵی رابردوودا 15 هه‌زارو سێسه‌د که‌س وه‌ک په‌ناخواز هاتونه‌ته ئێره. له‌ئێستادا نزیکه‌ی ٦٢ هه‌زار په‌ناخواز لەسویسرا هه‌ن، که‌ئه‌مه‌ش که‌متر له‌سه‌دا یه‌کی دانیشتوانی ئێره‌یه. به‌لای منه‌وه زۆر جێی خۆیه‌تی که خه‌ڵکانی په‌ناخواز وه‌ربگیرێن. ئه‌وان مافیان هه‌یه داوای مافی په‌نابه‌ریی بکه‌ن و مافیان هه‌یه، که لێکۆڵینه‌وه له داواکه‌یان بکرێت. ئێمه ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌ناخوازه‌کاندا وا بجوڵیینهوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ نمونه خۆمان کاتێ هه‌ڵبێین و داوای مافی په‌نابه‌ری بکه‌ین، حه‌ز بکه‌ین وا هه‌ڵسوکه‌وتمان له‌گه‌ڵدا بکرێت. یاسای په‌نابه‌ریی پێویسته بۆ داکۆکی و پاراستنی مافی په‌نابه‌ران بێت. به‌ڵام من زۆر جار هه‌ست ده‌که‌م، ئه‌م یاسایه وا به‌کارده‌هێنرێت، تاوه‌کو که‌مترین که‌س وه‌ک په‌نابه‌ر وه‌ربگیرێن، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه. هاوڵاتى: رات چییه له‌سه‌ر یاساکانی په‌یوه‌ند به‌هاوڵاتیبوون (وه‌رگرتنی وڵاتنانهی سویسرا)؟ ماتیا: له‌سویسرادا یه‌ک له‌سه‌ر چواری دانیشتوانی ناتوانن ده‌نگ بده‌ن، چونکه وڵاتنامهی سویسرییان نییه. بۆیه که‌موکوڕی گه‌وره له‌سیسته‌می دیموکراتی ئێمه‌دا هه‌یه. یاسای بوونه هاوڵاتی سویسری زۆر سه‌ختن. کێ لێره ده‌ژیت، مافی خۆیه‌تی مافی بڕیاردان و دانگدانی هه‌بێت. ئه‌مه پێویستی به‌مافی ده‌نگدانی بیانییه‌کان هه‌یه، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌یاسای ئاسان و سوک بۆ وه‌رگرتنی مافی هاووڵاتیبوون هه‌یه. بۆ من ئه‌مه روونه، کێ لێره له‌دایک ده‌بێت، یه‌کێکه له‌ئێمه، پێویسته مافی وه‌رگرتنی گوزه‌رنامه (پاسپۆرت)ی سویسری هه‌بێت. هاوڵاتى: ماتیا لای تۆ په‌رله‌مانتار بوون واتای چییه؟ ماتیا: وه‌ک په‌رله‌مانتار ده‌توانم ئه‌و بابه‌تانه بێنمه سه‌ر مێزی گفتوگۆ، که‌خاوه‌ن دهستهڵاتهکان ده‌یخه‌نه ژێر به‌ڕه. کۆمپانیا گه‌وره‌کانی سویسرا سه‌رچاوه‌ی مادده‌ی خاو‌و ره‌نجی خه‌ڵکی وڵاتانی باشوری ئه‌فریقا ده‌مژن، خۆشیان له‌پێدانی باج، که ملیاره‌ها دۆلاره، ده‌دزنه‌وه. ئه‌وان شتێک ده‌ڵێن و به‌کرداری شتێکی دی ده‌که‌ن. من کار بۆ ئه‌وانه ده‌که‌م له‌په‌رله‌ماندا، که بێده‌سته‌ڵاتن، پاره‌ی که‌م و مافی که‌م و ده‌سته‌ڵاتی که‌میان هه‌یه. بۆ نمونه سانس پهپیر (واته خه‌ڵکانی بێ مۆڵه‌تی فه‌رمی، ئه‌وانه‌ن که بێ هیچ کاغه‌زێکی فه‌رمی له‌م وڵاته‌دا ده‌ژین و به‌هه‌زاران که‌سن - هیوا)، هه‌روه‌ها په‌ناخوازه‌کان. دیاره من نه‌ک هه‌ر له‌ناو په‌رله‌مان، بگره له ده‌ره‌وه‌ش کارم بۆ ئه‌مانه کردوه‌و ده‌که‌م. له ساڵی ٢٠١٧ ه‌وه من هاوسه‌رۆکی پلاتفۆرمی بێ مۆڵهتهکانم (سانس پهپیر)، له‌ساڵی ٢٠١٨ه‌وه سه‌رۆکی رێکخراوی SAH)) م که‌کار بۆ ئاوێته‌بوونی کۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی خه‌ڵکانی ههڵاتو و هه‌ژار ده‌کات. هاوڵاتى: ئینتیگراسیۆن (ئاوێته‌بوونی خه‌ڵکانی بێگانه به‌کۆمه‌ڵگه‌ی نوێ) لای تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ چۆن سویسرا ده‌توانێت ئه‌م پرۆسه‌یه ئاسان بکات یان خێراتر بکات؟ ماتیا: من له‌و باوه‌ڕه‌دام، که کۆمه‌ڵگا قازانج ده‌کات، گه‌ر ئێمه بیانییه‌کان له یه‌که‌م مانگی هاتنیانه‌وه بۆ ئێره وه‌ک به‌شێک لەکۆمهڵگاکهمان وه‌ربگرین و بناسین. ئه‌مه واتای وایه، کۆرسی زمان، ئاوێته‌بوون له‌خوێندنگه، له‌بازاڕی کار... وهتد. ئاوێته‌بوون پێویسته له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێ‌بکات، کێ له‌سه‌ره‌تاوه له‌کۆمه‌ڵ جیا بکرێته‌وه و ته‌ریک بخرێت، بێگومان دووره‌په‌رێز ده‌بێت و نا‌ئومێد ده‌بێت لهتێکهڵبوونهکه. ئه‌مه‌ش ههنگاوێکی هه‌ڵه‌یه. گرنگه که: - مناڵی بیانییه‌کان تا زووتره بخرێنه به‌ر خوێندن. - هانی زوو خستنه سه‌رکاری خه‌ڵکه‌کان بدرێت. - مێردمناڵه‌کان و گه‌نجه‌کان هان بدرێن خولی فێربوونی پیشه‌یی و خوێندن ده‌ستپێبکه‌ن. - هه‌موو خوله‌کان و کۆرسه‌کان بکرێن به‌خۆڕایی بۆیان - هه‌موو له خانوو (شوقه) دا بژین، نه‌ک ناچاربکرێن، که له‌که‌مپی په‌ناخوازاندا ژیان به‌سه‌ربه‌رن. - بتوانن ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان، که له‌وڵاتی خۆیانن رابکێشرێن بۆ ئێره و پێکه‌وه بژین. چونکه گه‌ر که‌سێک خێزانه‌که‌ی لێره بێت باشتر ده‌توانێت ئاوێته ببێت. - زۆر گرنگه، که به‌زوویی بڕیار له‌دۆسییه‌ی په‌ناخوازن بدرێت، که ئایا مافی نیشته‌جێبوونیان پێبدرێت یان نا، نه‌ک ساڵانێکی درێژ لێره له دڵه‌ڕواکێ و چاوه‌ڕوانیدا رایانبگرین. ئاوێته‌بوون پرۆسه‌یه‌که هه‌موومان به‌شێکین لێی، نه‌ک ته‌نها بێگانه‌کان
سازدانى: ئارا ئیبراهیم نوێنه‌رێکى رۆژئاواى کوردستان له‌هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌دات ره‌خنه لهپهرمانى کوردستان ده‌گرێت به‌وه‌ى که ناوى تورکیاى وه‌ک داگیرکه‌ر نه‌هێناوه کههێرشى کردووه‌ته‌سه‌ر خاکى رۆژئاوا. جاویدان که‌مال، نوێنه‌رى رۆژئاواى کوردستان له‌هه‌رێمى کوردستان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که‌تورکیا به‌شێک له‌خاکى باشوورى کوردستان (هه‌رێمى کوردستان)ی داگیرکردووه‌و چه‌ندین بنکه‌ى سه‌ربازى و هه‌واڵگرى تێدا داناوه‌و پێیوایه نابێت لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێم ئه‌وه قبوڵ بکه‌ن. هاوکات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که‌وه‌ک هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ (ئه‌نه‌که‌سه) ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى کورد له‌سوریا گفتوگۆ بکه‌ن که(هێزى رۆژ) یان هه‌یه‌و ده‌ڵێت:» ئێمه ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ دوژمن گفتوگۆ بکه‌ین له‌پێناو پاراستنى خه‌ڵک که نه‌بێته قوربانى بۆ ناتوانین له‌گه‌ڵ کوردى خۆمان گفتوگۆ بکه‌ین»، به‌ڵام پێشمه‌رجێکیان داناوه که ده‌بێت له‌هاوپه‌یمانێتى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بێنه ده‌ره‌وه کهبهوتهى جاویدان که‌مال به‌فه‌رمانى تورکیا کار ده‌که‌ن. تورکیا ده‌یه‌وێت میساقى میللى ئاسمانى زیندو بکاته‌وه‌و میساقى ده‌وڵه‌تى عوسمانى زیندو بکاته‌وه له‌م میساقى میللیش رۆژئاواى کوردستان و باشورى کوردستان به‌شێکن له‌ئه‌و خاکه‌ى که‌تورکیا به‌مافى خۆى ده‌زانێت، ئه‌وانیش پیلانیان هه‌یه بۆ به‌جێهێنانى ئه‌م میساقه هاوڵاتى: بۆچى تورکیا له‌شکرکێشى بۆ سه‌ر خاکى رۆژئاوا ئه‌نجامداوه؟ ئایا هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات شه‌ڕى مان و نه‌مان ده‌که‌ن؟ جاویدان که‌مال: له رووى سیاسى سه‌یرى ده‌وڵه‌تى تورکیا بکه‌ین هه‌وڵدانى ده‌وڵه‌تى تورکیا بۆ داگیرکردنى رۆژئاواى کوردستان و له‌ناوبردنى شۆرشى رۆژئاواى کوردستان هۆکارى خۆى هه‌یه ده‌بێت ئێمه‌ش له‌وه تێبگه‌ین بۆچى ئه‌م دوژمنه به‌و شێوازه به‌هه‌موو هێزه‌کانى خۆى له‌دژى رای نێوده‌وڵه‌تى ده‌رده‌چێت و سه‌رى خۆى ده‌کاته سه‌ر رۆژئاواى کوردستان، بۆچى ده‌یه‌وێ ئه‌م شۆڕشه له‌ناوببات که‌کوردى رۆژئاوا ئه‌نجامى داوه، هه‌موو پارچه‌کانى کوردستان ئه‌وکاته به‌رچاومان روون ده‌بێت، ئێمه چۆن به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه‌ى تورکیا بوەستین، ئێمه پێمان وایه شه‌ڕى مان و نه‌مانه بۆ گه‌لى کورد ته‌نها شه‌ڕى رۆژئاواى کوردستان نیه، تورکیا کههێرشدهکاته سه‌ر رۆژئاواى کوردستان، ئه‌مڕۆ بیریش له‌وه ده‌کاته‌وه هێرش بکاته‌سه‌ر سلێمانى و هه‌ولێریش، تورکیا ده‌یه‌وێت میساقى میللى ئاسمانى زیندو بکاته‌وه‌و میساقى ده‌وڵه‌تى عوسمانى زیندو بکاته‌وه له‌م میساقى میللیش رۆژئاواى کوردستان و باشورى کوردستان به‌شێکن له‌ئه‌و خاکه‌ى که‌تورکیا به‌مافى خۆى ده‌زانێت، ئه‌وانیش پیلانیان هه‌یه بۆ به‌جێهێنانى ئه‌م میساقه. هاوڵاتى: پێتوایه ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت وه‌کو سوڵتانێکى عوسمانى کۆن مامه‌ڵه بکات و خاک داگیربکات و ده‌سه‌ڵاتى خۆى زیاتر فراوان بکات؟ به‌تایبه‌ت که‌چاوى بڕیوه‌ته سه‌ر خاکى کورد؟ جاویدان که‌مال: بێگومان وایه ئه‌ردۆغان له‌وپه‌ڕى به‌هێزى خۆیدا بیر له‌وه‌ده‌کاته‌وه وه‌ک سوڵتانێکى عوسمانى خۆیى پیشانبدات و ده‌وڵه‌تى عوسمانى زیندوو بکاته‌وه‌و بۆ ئه‌و میساقه میللیهش ده‌یه‌وێت ئه‌م ده‌ڤه‌رانه داگیربکات و دووباره بیهێنێته سه‌ر ده‌وڵه‌تى عوسمانى، بۆیه هێرش له‌سه‌ر ئێرهشه وه‌ک رۆژئاواى کوردستان، به‌شێوازێک له‌شێوازه‌کان به‌شێکى زۆر له‌خه‌ڵکى باشورى کوردستانى داگیر کردووه له رووى عه‌سکه‌ریه‌وه بنکه سه‌ربازیه‌کانى خۆیى له رووى هه‌واڵگرى تورکى کهچالاکه لە باشورى کوردستانن، هه‌روه‌ها له رووى کلتوریه‌وه که زاڵە له رێگه‌ى دراما‌و له‌ڕێگه‌ى گه‌شتکردن و گۆرانى تورکى له‌هه‌موو روویه‌ک ده‌یه‌وێت باشورى کوردستان داگیربکات، ئه‌ردۆغان پێیوایه ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ڕۆژئاوا سه‌ربکه‌وێت ئه‌وکاته شێوازى هێرشى خۆی له‌سه‌ر باشوریش ده‌گۆڕێت، دوو هۆکار هه‌یه ئه‌م ئیراده‌ى له رۆژئاڤا بڵاوبۆته‌وه ئیراده‌یه بۆ هه‌موو گه‌لى کورد، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئیراده بشکێت له رۆژئاڤا له‌هه‌موو پارچه‌کانى کوردستان ده‌شکێت، ئه‌وکاته ئه‌گه‌ر تورکیا پێشڕه‌ویش بکات له‌باشورى کوردستانیش، ئه‌و توانا به‌هێزه‌ى نابێت، چونکه ئه‌و پیشتیوانیهى بۆ شۆڕشى رۆژئاواى کوردستان هه‌بوو، ئه‌و ئیراده‌و شه‌ڕه‌ى که‌هه‌بوو ئه‌سته‌مه دووباره بێته‌وه. ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت وه‌ک ده‌وڵه‌تى عوسمانى خاکى کورد داگیر بکات هاوڵاتى: رو،نکردنهوهیهکتان له‌سه‌ر 12 خاڵى په‌رله‌مانى کوردستان بڵاوکرده‌وه‌و ره‌خنه‌تان له‌په‌رله‌مان گرت، بۆچى؟ جاویدان که‌مال: له‌م سه‌رده‌مه بێگومان خه‌ڵکى باشور خه‌ڵکێکى شۆڕشگێرو پێشمه‌رگه‌ن، هه‌مووشیان ئاماده‌ن گیانفیدا بکه‌ن، به‌ڵام له‌ڕووى مۆرال و مه‌عنه‌ویات له‌سه‌ر ئاستى نه‌فسى جڤات و کۆمه‌ڵگه شکست بێنێت، هۆکارى دووه‌م ئه‌وه‌یه کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وکاته وه‌ک چۆن له‌م کاته‌دا فشارێک دروستبووه بۆ ئه‌وه‌ى که به‌هاناى خه‌ڵکى ئێمه له رۆژئاواى کوردستاندا بێت، دووباره دروست نابێته‌وه، بۆیه زۆر گرنگ بوو ئه‌و روونکردنه‌وه‌ی کهدهرمانکرد له‌سه‌ر به‌یاننامه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وه زۆر به‌ڕوونى ناوى تورکیا بهێنرایه که‌تورکیا ده‌یه‌وێت رۆژئاواى کوردستان داگیربکات و جینۆساید له‌سه‌ر گه‌لى ئێمه پێک‌بێنێت، ئێستا قۆناغى هه‌ڵوێسته‌کردنه که‌ده‌ڵێین شه‌ڕى مان و نه‌مان، ده‌بێت تۆش به‌دوژمنى خۆت بڵێیت ئیتر وه‌ک و چۆن تۆ هه‌موو لایه‌نه‌کانى تر ده‌رگاى گفتوگۆی داخستوه رێگاى چاره‌سه‌رى ئاشتیانهت داخستوه، ئێمه‌ش ده‌گه‌ینه ئه‌و قۆناغه‌ى به‌هه‌موو دونیا ده‌ڵێین تۆ داگیرکه‌رى ئه‌مه هه‌ڵوێستێکه . هاوڵاتى: په‌رله‌مانى کوردستان وشه‌ى داگیرکه‌رى بۆ تورکیا به‌کارنه‌هێنا، هۆکارهکەى چی بووه؟ جاویدان که‌مال: هه‌ندێک لایه‌نى سیاسى په‌یوه‌ندیه‌کانى خۆیان له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌پارێزن، ره‌نگه ئه‌مه روویه‌کى بێت، ره‌نگه ئه‌وان پێیانوابێت ئه‌گه‌ر به‌و شێوازه ناوى نه‌هێنن له‌شکرکێشى تورکیا له‌سه‌ر خاکى کوردستان بوه‌ستێنن، رێگه نه‌ده‌ن به‌تورکیا هێرش بکات، چونکه ئه‌ردۆغان واى لێهاتوه هه‌ر که‌سێک ئێستا بڵێ ئه‌م هێرشەى ده‌وڵه‌تى تورکیا داگیرکردنه حسابى بۆ ناکه‌ن، ره‌نگه ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستى بکه‌وێت هێرشى بکاته‌سه‌ر، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م شه‌ڕه له‌دژى گه‌لى کورده له‌هه‌موو پارچه‌کانى کوردستان، هه‌ق وایه ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌ناو شه‌قامى کورددا به‌تایبه‌ت له‌باشور پشتیوانى له رۆژئاوا بکرێت له‌دژى تورکیا بوه‌ستێت . خه‌ڵکى باکورى کوردستان رۆڵى گه‌وره‌یان هه‌بوو بۆ سه‌رکه‌وتنى شۆڕش له رۆژئاواى کوردستان، به‌تایبه‌ت لهبهرخودانى کۆبانێ‌دا هه‌ڵوێستى زۆر باشیان هه‌بوو هاوکارى به‌رخودانه‌که‌یان کرد هاوڵاتى: بێده‌نگیه‌ک هه‌یه له‌وه‌ى تورکیا بنکه‌ى سه‌ربازى هه‌یه‌و به‌رده‌وام هێز ده‌نێرێت بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ک پێتوایه بێده‌نگى قازانجه بۆ باشورى کوردستان ؟ جاویدان که‌مال: ئه‌مه پیلانێکى نێوده‌وڵه‌تى بوو بۆ ئه‌وه‌ى کورد له‌هیچ پارچه‌یه‌ک سه‌رى خۆى به‌رز نه‌کاته‌وه داواى مافى خۆى نه‌کات، ده‌یکه‌نه گۆشه‌یه‌کى تهسکهوهو زه‌ختى لێده‌که‌ن بمرێت، ئه‌وه له‌قۆناغێکدا بوو تورکیا به‌و شێوازه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ باشورى کوردستان بکات، کوردى باشوریش به لایه‌نه سیاسیه‌کانه‌وه به‌شێوازێک وه‌ک بڵێین سیاسیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌وزوعه بکات، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌ى بۆته مان و نه‌مانه جێگه‌ى قبوڵ نه‌ماوه تورکیا به‌و شێوازه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ باشورى کوردستان بکات، ئێمه له‌گه‌ڵ پارچه‌کانى تریش ته‌بعه‌ن په‌رله‌مانى کوردستان به‌نوێنه‌رى خۆشمان ده‌زانین، چونکه دۆستمان یه‌ک دۆسته هه‌ر پارچه‌یه‌کیش سه‌رکه‌وتوو بێى سه‌رکه‌وتن بۆ پارچه‌کانى تریشه. هه‌ڵوێستى گه‌وره‌تر له‌خه‌ڵکى باکور چاوه‌رێ ده‌کرێت له‌رانبه‌ر له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیادا هاوڵاتى: پێتوابوو ئه‌گه‌ر له‌شکرکێشى به‌رده‌وام بێت هاوڵاتیانى باکورى کوردستان راپه‌ڕین و خۆپیشاندانى گه‌وره‌یان ئه‌نجامبدایه؟ یان ئه‌داى کوردى باکور ئه‌مجاره به‌رانبه‌ر رۆژئاوا لاواز بووه؟ جاویدان که‌مال: خه‌ڵکى باکورى کوردستان رۆڵى گه‌وره‌یان هه‌بوو بۆ سه‌رکه‌وتنى شۆڕش له رۆژئاواى کوردستان، به‌تایبه‌ت لهبهرخودانى کۆبانێ‌دا هه‌ڵوێستى زۆر باشیان هه‌بوو هاوکارى به‌رخودانه‌که‌یان کرد، دیاره ئه‌ردۆغان زانیبووى گه‌لى کورد گشتى ئه‌و ئاسته‌ى حساب بۆ سنوره‌کانى سایکس بیکۆ ناکات، سه‌رکه‌وتن له‌رۆژئاوا سه‌رکه‌وتنه له‌باکور، له‌چوارچێوه‌ى پلانى داڕێژراو هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ى که ئۆپۆزسیۆنى سیاسه‌تى ئه‌ردۆغانیان کرد له‌باکور ده‌رکران له‌تورکیا یا ده‌ستگیرکراون و ته‌سفیه کراون و فشارێکى زۆر گه‌وره خراوه‌ته سه‌ر گه‌لى ئێمه له‌باکورى کوردستان، ره‌نگه ئه‌مه هۆکارێک بێت. به‌ڵام ئه‌مه نابێته واتاى ئه‌وه‌ى کهکافى بێت ناتوانن هه‌ڵوێستى به‌هێزتریان هه‌بێت، هه‌موو کوردێک له هه‌ر کوێى ئه‌م جیهانه‌دا بێت ده‌بێت خۆى ببێته شۆڕشێکى گه‌وره له‌م کاته مێژوویانه‌دا، گه‌لى باکور ده‌بێت له‌فشارى ده‌وڵه‌تى تورکیا نه‌ترسن، خۆ گه‌لى باکور بوو له‌زیندانه‌کانى تورکیا گه‌وره‌ترین قاره‌مانێتیان ئه‌نجامدا، بیرمان نه‌چێت مه‌زڵوم دۆغان له‌ناو زیندان شۆڕشى کرد له‌ناو زینداندا، هه‌ڵوێستى گه‌وره‌تر له‌خه‌ڵکى باکور چاوه‌رێ ده‌کرێت له‌رانبه‌ر له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیادا. ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت و گه‌مارۆکانى تورکیا له‌هه‌موولایه‌ک له‌سه‌ر رۆژئاوا هه‌بێت ره‌نگه له‌ڕووى عه‌سکه‌ریى و دبلۆماسییه‌وه پێویسته بگاته قۆناغێکى تر، پشتیوانى لایه‌نه سیاسییه‌کانى باشورى کوردستان بۆ به‌رخودانى رۆژئاواى کوردستان زیاتر بێت هاوڵاتى: هه‌ڵوێستى لایه‌نه سیاسیه‌کانى باشور چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن که‌ته‌نها ئیدانه‌ى هێرش و له‌شکرکێشیه‌که‌یان کرد؟ جاویدان که‌مال: وه‌کو سه‌ره‌تا باشه ئه‌م یه‌کڕیزییه هه‌یه له‌ناو لایه‌نه‌کانى باشور له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت و گه‌مارۆکانى تورکیا له‌هه‌موولایه‌ک له‌سه‌ر رۆژئاوا هه‌بێت ره‌نگه له‌ڕووى عه‌سکه‌ریى و دبلۆماسییه‌وه پێویسته بگاته قۆناغێکى تر، پشتیوانى لایه‌نه سیاسییه‌کانى باشورى کوردستان بۆ به‌رخودانى رۆژئاواى کوردستان زیاتر بێت و هه‌نگاوى پراکتیک بنرێت و سنورى سمێلکا بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى باشورى کوردستان بچنه رۆژئاواى کوردستان و بچێته گرێ سپى و سه‌رێکانى و به‌شدارى به‌رخودان بکات ئه‌گه‌ر پێویست بکات له‌لایه‌نى عه‌سکه‌رى هاوکار بێت، دەبێت به‌و روحیه‌ته‌وه ئیش بکه‌ین. ئه‌وان (ئه‌نه‌که‌سه) له رووى سیاسییه‌وه په‌یوه‌ستن بهئیستلافى ئۆپۆزسیۆنى سوریا‌و راسته‌وخۆ به‌فه‌رمانى تورکیا ده‌جوڵێن، ده‌بێت ئه‌وان یه‌که‌م هه‌نگاو بنێن خۆیان له‌هاوپه‌یمانێتى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بێنه ده‌ره‌وه‌و بێنه ریزى گه‌له‌وه‌و له‌گه‌ڵ گه‌ل به‌رخودان بکه‌ن، ئێمه پێویستمان به‌هه‌ر گه‌نجێکى کورده به‌هه‌ر که‌سێکى سیاسییه، بۆ پاراستى ئه‌م شۆڕشه هاوڵاتى: ئه‌نه‌که‌سه له‌ژماره‌ى پێشووى هاوڵاتى وتی ئاماده‌نین شه‌ڕى تورکیا بکه‌ین و هه‌سه‌ده‌ى تۆمه‌تبار کرد به‌وه‌ى کورد له‌نسێبین و ماردین ده‌کوژران له‌شه‌ڕدا؟ جاویدان که‌مال: ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ زمانى ئاشتین خۆ به‌درێژایى شۆڕشى رۆژئاواى کوردستان هێرشمان نه‌کردووه‌ته سه‌ر تورکیا، هه‌میشه تورکیا هێرشى کردووه‌ته‌سه‌ر خاکى ئێمه‌و گه‌لى ئێمه‌ى شه‌هید کردووه، مه‌به‌ستمان شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تورکیا نییه‌و ئه‌مه راست نییه، ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌ئاشتى بژین، له‌گه‌ڵ دراوسێکانماندا، ئه‌وان (ئه‌نه‌که‌سه) له رووى سیاسییه‌وه په‌یوه‌ستن بهئیستلافى ئۆپۆزسیۆنى سوریا‌و راسته‌وخۆ به‌فه‌رمانى تورکیا ده‌جوڵێن، ده‌بێت ئه‌وان یه‌که‌م هه‌نگاو بنێن خۆیان له‌هاوپه‌یمانێتى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بێنه ده‌ره‌وه‌و بێنه ریزى گه‌له‌وه‌و له‌گه‌ڵ گه‌ل به‌رخودان بکه‌ن. ئێمه پێویستمان به‌هه‌ر گه‌نجێکى کورده به‌هه‌ر که‌سێکى سیاسییه، بۆ پاراستى ئه‌م شۆڕشه، هاوڵاتى: واتا ئامادەن لەگەڵ ئەنەکەسە گفتوگۆ بکەن کەهێزی چەکداری مەشقپێکراویان هەیە بەناوی هێزى رۆژ؟ جاویدان که‌مال: ئێمه ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ دوژمنى خۆمان گفتوگۆ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵک بپارێزین و خه‌ڵک نه‌کوژرێت، بێگومان ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ کوردى خۆمان و (ئه‌نه‌که‌سه) گفتوگۆ بکه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت بۆ پاراستنى خاکى رۆژئاوا بێت و هه‌ڵوێستى خۆیان روونبکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بێت رۆژئاواى کوردستان به‌هێزتر ده‌کات. هاوڵاتى: هاوپه‌یمانه ئیسلامییه‌کانى تورکیا‌و تورکیا هیچ خاکێکیان داگیرکردووه تائێستا؟ جاویدان که‌مال: به‌رانبه‌ر تورکیا شه‌ڕ بکه‌یت کهپێنجهم هێزى ناتۆیه‌و هێزێکى یه‌کجار زۆرى هه‌یه هه‌موو ته‌کنه‌لۆجیاى سه‌ربازى له‌به‌رده‌سته، ئه‌و هه‌موو گروپانه‌ى له‌گه‌ڵه کهکۆمهڵکوژى ده‌که‌ن و خه‌ڵکى سڤیل ده‌کوژن بێڕه‌حمانه، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه شه‌ڕ بکه‌ن ده‌بێت هه‌ندێک ته‌کنیکى عه‌سکه‌رى به‌کاربهێنیت، تا رووبه‌ڕوویان ببیته‌وه، تورکیا له‌ئاسمانه‌وه هێزى سوریاى دیموکرات بومباران ده‌کات، جارى واهه‌یه هێزى سوریاى دیموکرات ناچار ده‌بێت پاشه‌کشه ده‌که‌یت و هێزى ئه‌وان دێنه پێشه‌وه، ئه‌وکاته فڕۆکه‌ى جه‌نگى بۆمباران ناکات، دووباره هێزى سوریاى دیموکرات شه‌ڕ ده‌که‌ن و ناوچه‌که پاکده‌که‌نه‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ى که‌وتۆته ده‌ست ئه‌وان به رۆژ له‌ده‌ستیاندا بووه‌و به شەو وهرمانگرتۆتهوه یا به‌پێچه‌وانه‌وه، تائێستا یه‌ک شیوێنیان داگیر نه‌کردووه‌و نه‌یانتوانیوه یه‌ک گوند له‌ده‌ستیاندا بێت.
هاوڵاتى، هیوا ناسیح یه‌شار یهکیس، وەزیری پیشووتری تورکیا رایدەگەیەنێت کورده‌کان چل ملیۆنن، ١٥ ملیۆنیان له‌تورکیا ده‌ژین، ئه‌مه راستییه‌که و ده‌بێت قبوڵی بکه‌ین و چاره‌سه‌رێکی گونجاوی بۆ بدۆزینه‌وه. یه‌شار یهکیس کەیهکێکه له‌دامه‌زرێنه‌رانی حزبه‌که‌ی ئه‌ردۆغان (ئه‌که‌په) له ساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٣ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بووه، له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (NZZ am Sonntagی سویسری رۆژی ١٣ ی ئۆکتۆبه‌ردا ده‌ڵێت «سه‌رۆک ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: من ته‌نها دژی یهپهگهم و ئه‌وان به‌ئامانج ده‌گرم نه‌ک خه‌ڵکی سیڤیل، باشه خۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له‌وێن له نێوچه‌وانیان نه‌نوسراوه (من یهپهگهم)! یان خۆ ناچن یه‌ک به یه‌ک سه‌یری پێناسه‌کانیان بکه‌ن بزانن کێ یه‌په‌گه‌یه! ئاخر چۆن ده‌زانن کێ سه‌ر بهوانهو کێ دژیانه؟ یه‌په‌گه ٧٠ هه‌زار شه‌ڕکه‌ری هه‌یه، که ٣٠ هه‌زاریان زۆر باش راهێنانیان کردوه و شاره‌زان، ١٠ هه‌زاریشیان ژنه شهرڤانن. ئایا سوپای تورکیا لیستی ناوه‌کانیان لایه به‌وێنه‌وه تا بیانناسێته‌وه؟!» هه‌روه‌ها ده‌ڵێت «ئێستا گه‌لی تورکیا بۆته سێ به‌شه‌وه، یه‌که‌میان به‌هه‌ستێکی ناسیۆنالیستییانه‌ی پڕه‌وه لایان وایه که ده‌بێت له پشت سوپای وڵاته‌که‌یانه‌وه بن. دووه‌میان بڕوایان بهجهنگهکه نییه، به‌ڵام نا‌وێرن راشکاوانه رای خۆیان بڵێن، چونکه ده‌وڵه‌ت توشی لێپرسینه‌وه‌یان ده‌کاته‌وه، سێیه‌میان خه‌ڵکانی رۆشنبیری تورکن، کهگومانیان له‌هێرشه‌که هه‌یه، جا به راشکاوانه بیڵێن یان راینهگهیهنن. هەروەها دەڵێت «ئه‌ردۆغان سیاسییه‌کی زۆرزانه، ده‌زانێت چۆن شکسته‌کان بۆ خۆی به‌سه‌رکه‌وتن بگۆڕێت، ده‌کرێت ئه‌نجامی ئه‌م هێرشانه شکست بێت، به‌ڵام ئه‌و بۆ خۆی بیکا به‌سه‌رکه‌وتن و پاشان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته رابگه‌یه‌نێت، تا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌نجامی بدات.»
هاوڵاتى موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل رایگەیاند پێویستە بتوانێت رای گشتی جیهان لەدژی دەستدرێژیەکانی تورکیا هەستێنێتە سەرپێ، راشیگەیاند « ئەم دۆخە بۆ گەلی کورد هەم دەرفەتێکە و هەمیش مەترسیە» قەرەیلان لە پەیامێکدا وتی «لەکاتێکدا کە لەچوارپارچەی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووداوی نائاسایی روودەدات، ئێمە ١٩مین کۆنگرەی کەنەکە ئەنجامدەدەین. بەهۆی بارودۆخەکە ناتوانین وەک شەخس بەشدار ببین. سڵاومان بۆ هەموو بەشداربووان هەیە». هەروەها وتی «شۆڕشی رۆژئاوا دەستکەوتی نەتەوەیە، شەرەفی نەتەوەیە، نرخی ئازادی جیهانە، پاراستنی ئەرکی نەتەوەیى هەموو کوردێکە». وتیشی «گەلی کورد و رای گشتی جیهان و دۆستەکانمان لە دەوری جەنگی رۆژئاوادا بوونەتە یەکدەنگ و بەم شێوەیە رێگە بەسەرکەوتنی فاشیزمی دەوڵەتی تورک نادەن. ئێمە ئامادەین بۆ ئازادی گەلەکەمان بە هەموو شێوەیەک گیانمان بەخت بکەین و باج بدەین. بەپێشەنگایەتی گەلە قارەمانەکەمان لە باکوور‌و رۆژهەڵاتی سوریا و گەلەکەمان لەهەموو کوردستان و دەرەوەی وڵات بەتێکۆشانەکەیان مێژوویەکی نوێ دەنووسنەوە». موراد قەرەیلان سەبارەت بەوانەی کە دەڵێن پەکەکە دەیەوێت شەڕ بباتە باشوور، دەڵێت «ئێمە دەستکەوتی باشوور وەک دەستکەوتی خۆمان دەبینین.» وتیشی «ئێمە شەڕمان نەهێناوەتە باشوور بەڵکو دەوڵەتی تورکە کەشەڕی هێناوەتە باشوور. لە لایەکی تر هەڵەیە پارچەکانی کوردستان لەیەکتری جیابکەینەوە. هەروەها هەڵەیە هەموو پارچەکان وەک یەکتری ببینین. ئێمە وەک پەکەکە شەڕی نێوان کوردەکانمان بەشێوەیەک کەدووبارە نەبێتەوە، داخستبوو. لە ئێستاشدا هەمان رامان هەیە بۆچی؟ بەهۆی ئەوەی ئێمە نەتەوەیەکین، چارەنووسمان یەکە. داوا لەحکومەتی باشووری کوردستان و پارتە سیاسیەکان ئەوەیە لەسەر ئەو بناغەیە». سەبارەت بەو دۆخەی کەئێستا هاتۆتە ئاراوە وتی «ئەم دۆخە بۆ گەلی کورد هەم دەرفەتێکە و هەمیش مەترسیە. بەتایبەتی دەوڵەتی تورکی کەسەرکێشی دوژمنەکانی گەلی کورد دەکات، لەم جەنگەی جیهانی سێیەمیندا بەهەموو شێوەیەک لەدژی دەستکەوتەکانی گەلی کورد بەشێوەیەکی قێزەون دەجووڵێتەوە. ئێمە باش دەزانین تەنها یەک ستراتیژی دەوڵەتی تورک هەیە، ئەویش قڕکردنی کورد و بڵاوەپێکردنی نەتەوەی تورک لەناو خاکی کوردستانە».
کاکەلاو عەبدوڵا برێت مەکگۆرک نێردەی پێشووی تایبەتی ئەمریکا بۆ جەنگی دژی داعش لەوکاتەوەی ترەمپ بڕیاری کشانەوەی لە سوریا دا، بە زنجیرە تویتێک دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای داگرتۆتەوە، ئەو کشانەوەکە بە دستبەرداربوونی هاوپەیمانەکان و سوودی روسیا‌و سوریا‌و ئێران‌و داعش ناودەبات. دوای ئەوەی هیزەکانی سوریای دیموکرات لەم هەفتەیە رێکەوتن،برێت مەکگۆرک لە تویتێکا وتی ئەو لەگەڵ هاوپەیمانەکانی (هەسەدە) توانیوێتی شەڕی داعۆش بباتەوە، وتی «کەس ناتواهیت ئەو سەرکەوتنانەمان لێ بدزێت». وتیشی بەلام هەر لە سەرەتای ئەمساڵدا کە ترەمپ بریاری کشانەوەی دا لە سورا ئەوکات ۆیشبینی ئەوەی کردبوو لەگەڵ کشانەوەکەدا هیزەکانی سوریای دیموکرات ناچاردەبن لەگەل سوریا‌و روسیا رێکبکەون. مەکگۆرک دەڵێت «بۆ هێشتنەوەی سەقامگیری، رەنگە هەسەدە هیچ بژاردەیەکی دیکەی نەبێت جگە لە رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق. ئەم دەرئەنجامە رەنگە پێویست بێت بۆ دوورکەوتنەوە لە کارەساتێکی مرۆیی و ستراتیجی». برێت مەکگۆرک نێردەی پێشووی تایبەتی ئەمریکا بۆ جەنگی دژی داعش لەوتارێکی شیکاریدا کەمێژووەکەی دەگەڕیتەوە بۆ ١٠ مانگ لەمەوبەر پێشبینی روودانی ئەم دۆخەی ئێستای سوریا دەکات لەحاڵەتی کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا. لەوتارە شیکاریەکەیدا کە لەواشنتن پۆست بڵاوکراوەتەوە، برێت مەکگۆرک باس لەوە دەکات کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەبێتە پاڵنەر بۆ کوردەکان تا بەناچاری پەنا بۆ لایەنی تر ببەن، وەک حکومەتی سوریا، بۆ دەربازبوون لە گێژاوێکی ستراتیجی و مرۆیی. بەهێزبوونی پێگەی رووسیاو سەرهەڵدانەوەی داعش لەسوریا پێشبینیەکی دیکەی مەکگۆرکن لەئامادەنەبوونی ئەمریکا لەناوچەکەدا. تەنانەت برێت مەکگۆرک هەر لەبەر بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بوو کە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد کاتێک سەرۆکی ئەمریکا لە ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ لە تویتێکدا کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لەسوریا راگەیاند دوای ئەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفونی ئەنجامدابوو. مەکگورک دەڵێت کە دوو رۆژ پێش بڵاوکردنەوەی بڕیارەکەی ترەمپ، مایک پۆ‌مپێیۆ پەیوەندی پێوە کردووە و پێی راگەیاندووە، «گۆڕانکارییەکی بەپەلە روویداوە لەپلانەکانماندا: سەرۆک ترەمپ نیازیوایە سەرکەوتن بەسەر خەلافەتی ئیسلامی رابگەیەنێت و فەرمان بەهێزەکانمان دەکات لەسوریا بکشێنەوە». کاتێک ئەم هەواڵەی پێدەگات، مەکگورک دەڵێت کە ‹›دەستبەجێ گەڕامەوە واشنتن تا ئەم هەڵەیە راست بکەمەوە» بەڵام کاتێک دەزانێت ناتوانێت کۆدەنگی کۆبکاتەوە سێ رۆژ دوای بڕیارەکەی ترەمپ نامەی دەستلەکارکیشانەوە پێشکەش دەکات و ٣١ی کانونی یەکەم قبوڵ دەکرێت. دواتر وتارە شیکارییەکەی لە ١٨ کانونی دووەم واتە مانگێک دوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بڵاودەکاتەوە کە چوار پێشبینی و راسپاردەی تێدایە بۆ حکومەتی ئەمریکا. برێت مەکگورک لەو سۆنگەیەوە ئەو وتارە دەنوسێت کە ترەمپ بەبێ راوێژ‌و بێ هیچ زانیارییەک بڕیارەکەی داوە لەگەڵ ئەوەی نازانێت پێگە ستراتیجیەکانی سوریا کوێن و بەدەست کێوەن. بەوردی چوار خاڵەکەی مەکگورک ئەمانەن: یەکەم، ئێمە سوریا بەجێدەهێڵین و ترەمپ دووپاتیکردوەتەوە کە چوونە دەرەوەی دەوێت. هەتا زیاتر ئەم راستییە بمێنێتەوە، مەترسی دەرچوونێکی ئابڕووبەرانە زیاد دەبێت، لەوانە هێرش دژی هێزەکانی ئەمریکا و فەرامۆشکردنی تەواوەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەبێ پلانێکی واقیعیانە بۆ دوای ئەم رووداوانە. دووەم، ئەسەد دەمێنێتەوە. ئەم راستییە ئێستا بەهەند وەردەگیرێت لەلایەن هاوبەشە هەرێمییەکانمانەوە، لەوانە سعودیە و ئیسرائیل، کە وەک هەر کەسێک لەواشنتن دژی ئێران تووندن، بەڵام لەوە تێدەگەن کە بەبێ ئێمە هەر دەرفەتێک بۆ کۆتایهێنان بەم دیکتاتۆرە خوێنمژە، کە ئێران و ڕوسیایە پاڵنەرین، خەونە. سێیەم، تەنها هەسەدە سەقامگیری بەردەست دەکات لەو ناوچانەی پێشتر خەلافەتی ئیسلامی پێکدەهێنا لەباکوری سوریا. هێزەکانی هەسەدە ناکرێت بجوڵێنرێن و لەگەڵ دەرچوونی ئەمریکا پێویستیان بەپارێزەرێکی نوێ دەبێت یان مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش دروستدەکەن بە کردنەوەی بۆشایی بۆیان. بۆ هێشتنەوەی سەقامگیری. رەنگە هەسەدە هیچ بژاردەیەکی دیکەی نەبێت جگە لە رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق تا بچێتە ژێر چەتری حکومەتی سوریا. ئەم دەرئەنجامە بەدبەختانەیە رەنگە پێویست بێت بۆ دوورکەوتنەوە لەکارەساتێکی مرۆیی و ستراتیجی. چوارەم، تورکیا هاوبەشێکی متمانەپێکراو نییە لەسەر سوریا. ئەو هێزانەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کەتورکیا پاڵپشتیان دەکات پڕن لە توندڕەوو ژمارەیان زۆر کەمە کەڕووبەڕووی ئەسەد ببنەوە یا بننە جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ هەسەدە. ئەو ناوچانەی سوریا کە تورکیا کۆنترۆڵی کردووە وەک پارێزگای ئیدلیب لە باکوری رۆژئاوا، بەشێوەیەکی فراوان لەلایەن ئەلقاعیدەوە داگیرکراوە. ئەمریکا دەتوانێت یارمەتی تورکیا بدات سنوری بپارێزێت، بەڵام داغڵبوونی سوپای تورکیا‌و هێزەکانی پاڵپشتی بۆ نێو ناوچەکانی هەسەدە لە باکوری رۆژەهەڵاتی سوریا - وەک ئەوەی ئێستا باسی لێوە دەکرێت - پشێوی و ئاژاوە دروستدەکات لەگەڵ فەراهەمکردنی ژینگەیەک بۆ توندڕەوەکان تا گەشە بکەن. برێت مەکگورک بەهۆی شارەزایی لەجوگرافیای ناوچەکە، پێگە سیاسی و سەربازییەکانی هەر بەرەیەک، لەگەڵ درک کردن بەمەترسییەکانی سەر ناوچەکە لەزنجیرە تویتێکدا، دوای بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ لەهەفتەی رابردوودا سەبارەت بە کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا، باس لەمەترسییەکانی ئێستا و داهاتوو دەکات لەگەڵ مەترسی دروستبوون بۆ ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا. دوابەدوای راگەیاندنی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا لەبەیاننامەکەی کۆشکی سپی‌دا، مەکگۆرک نووسی: «ترەمپ دوای پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ سەرکردەیەکی بیانی، خەڵاتێکی پێشکەش بەڕوسیا و ئێران و داعش کرد». «ئەم ناپاکییە بەپەلەو ناپێویستییەی دژی هەسەدە کرا دەستی نەیارو رکابەرەکانمان بەهێز دەکات بەدرێژایی هەرێمەکە و جیهانیش. ئەو پەندەی دەڵێت ‹هەرگیز بەگوریسێکی ئەمریکی مەچۆرە بیرێکەوە› لەئێستادا بایەخی پەیدا کردووە». «کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا، هەموو ئەمە بەبێ بیرکردنەوە، لێکدانەوە یان پلان دانان لێکەوتەی جددی دەبێت بۆ ئاسایشی نیشتیمانیمان، تەنانەت لەدەرەوەی سوریاش». سەبارەت بەئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش و شەڕکردن دژی گروپەکە لەسەر داخوازی ئەمریکا، مەکگۆرک دەنووسێت: «ترەمپ وتی ‹دەتوانین داعش تێکبشکێنینەوە ئەگەر سەریهەڵدایەوە›. لەگەڵ کێ شەڕی لەگەڵ دەکات؟ چ هاوپەیمانێک رێکەوتنی لەگەڵ دەکات؟ کێ بەپشتبەستن بەبەڵێنی ئەو شەڕ دەکات؟»
راپۆرتی: ئەکسیەس وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا سەرۆک دۆناڵد ترەمپ زیاتر لە دوو ساڵ دەمی رەجەب تەیب ئەرۆدغانی تاقیدەکردەوە، بەو واتایەی هەڕەشەکانی بەهەند وەرنەدەگرت و وایدەزانی راست ناکات. هەندێک بەرپرسی باڵای ئیدارەی ترەمپ پێیانوابووە ئەردۆغان هەرگیز بەڕاستی پلانە لەمێژینەکەی بۆ داگیرکردنی سوریا جێبەجێ ناکاات، ئەمەش بەپێی وتەی شەش سەرچاوە کە زانیاری راستەوخۆیان هەبووە لسەر بارودۆخەکە. وێنە گەورەکە بەپێی وتەی سەرچاوەکان، ترەمپ بە ئەردۆغانی وتووە ئەگەر دەیەوێت سوریا داگیربکات ئەوا دەبێت لێپرسراویەتی هەر کێشەیەک لە ئەستۆبگرێت کە دروستدەبێت. دواتر ئەردۆغان داعش بگرێتەخۆی و ئیدانەی نێودەوڵەتی، کێشەی کۆنگرێس، چەڵەمەی کوردەکان کۆنترۆڵ بکات. کاتێک ترەمپ بەم شێوە راشکاوە بە ئەردۆغانی وتووە، بە بیرۆکەی ترەمپ سەرۆکی تورکیا ترسی بۆ دروست دەبێت و دەکشێتەوە. هەتا یەکشەممەی رابردوو کاتێک بە ترەمپی وت پلانی داگیرکردنی باکوری سوریا جێبەجێ دەکات. ئەمجارە ئەردۆغان دەمی ترەمپی تاقیکردەوە و دەستەکەی ئاشکراکرد کە پێشتر ماوەیەک وەستا بۆ هێزە نێودەوڵەتییەکان تا داعش لەناو ببەن. بڕیارەکەی ئەردۆغان - کە کۆشکی سپی لە بەیاننامەکەیدا رێگەی بۆ چۆڵکرد لە یەکشەممەی ڕابردوودا، ئەمەش چەند هاوپەیمانێکی سەرەکی لەناوبرد و چاوبەستی کردن لەوانە ئەندامانی کۆنگرێس لە پارتی کۆمارییەکان- رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێگەی سیاسی ترەمپی لەواشنتن پەلکێشی قەیران کردووە. سەرچاوەکانی ناو تورکیا باس لەوە دەکەن کاتێک ئەردۆغان قسەی زلی کردووە، پێیوابووە ترەمپ دەستی دەگرێت، بەرپرسێکی ئەمریکی بە «ئەکسیەس»ی وت کەوردەکاری بارودۆخەکە دەزانێت. بۆ نمونە، ئەردۆغان نەیویستووە یان چاوەڕێی ٣٠ کم ناوچەی ئارامی نەکردووە، ئامانجی دانوستانەکەی وەرگرتنی شتێکی کەمتر بووە. تەنانەت ئەردۆغان سەری سوڕماوە لەوەی چۆن ترەمپ بەخێرایی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانیداوە. ئێستا ڕەنگە ئەردۆغان بارەکەی لەدەست دەرچووبێت، لەپاڵ ئەوەشدا رووبەڕووی ئیدانەی نیودەوڵەتی و سزا دەبێتەوە، بەڵام ئەوەندە هەوڵی سیاسی فراوان کرد لەناوخۆی تورکیا کە هیچ بژاردەیەکی دیکەی نەبووە جگە لەوەی لە پلانەکەی بەردەوام بێت، بەرپرسەکە وای وت. لەپشت پەردەوە لەپەیوەندییە تەلەفونییەکان و کۆبوونەوە تایبەتییەکان لەساڵی ٢٠١٧ەوە، ترەمپ بەشێوەیەکی کاریگەرانە دەمی ئەردۆغانی تاقیکردوەتەوە، بەپێی قسەی ئەو بەرپرسانەی کە لە ژوورەوە لەگەڵ دوو سەرکردەکەدا بوون و توانیویانە گوێ لە پەیوەندییە تەلەفونییەکانیان بگرن. لەپەیوەندییەکی تەلەفونی ٢٠١٧دا، ئەردۆغان گازندەی لە ترەمپ کردووە سەبارەت بەهەڕەشەی کورد لەسەر سنوری تورکیا و بەترەمپی وتووە دەیەوێت بڕواتە ناوەوە بۆ لەناوبردنی هەڕەشەکە، بەپێی قسەی سەرچاوەیەک کە زانیاری راستەوخۆی لەسەر پەیوەندییەکە هەبووە. سەرچاوەکە هەمان قسەی ترەمپ کە لە پەیوەندییەکەدا وتویەتی بەم شێوەیە دایڕشتوەتەوە «پەیوەندییەکە فشەفش بوو بەدەنگی بەرز. ترەمپ دەیوت ‹من هەر لەیەکەمەوە نەمدەویست لەوێ بم، بەڵام دەزانی کە سەربازەکانی ئێمە لەوێن. ئەوان قبوڵی هیچ هەڵەیەک ناکەن. رەنگە من نەمەوێت لەوێ بم، بەڵام ئەگەر تۆ سنور تێپەڕێنیت و بکەویتە ململانێ لەگەڵ سەربازەکانمان، ئەوان پڕچەک ترن لەتۆو تۆش ئەوەت ناوێت». سەرچاوەکە وتی «پەیامی ترەمپ ئەوەبوو کە کێشە بۆ سەربازانی ئەمریکی دروست مەکە». بەڵام دوای گەیاندنی ئەو پەیامە، ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد سەربازەکانی لەسوریا ناهێڵێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر و بۆ پاراستنی کوردەکان دژی تورک نامێنێتەوە، سەرچاوەکە وای وت. سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد کەترەمپ شتێکی لەم جۆرەی وتووە «بەڵام دەزانی من نامەوێت لەوێ بم، ئێمە لەوێین بۆ تێکشکاندنی داعش، لایەنی ئێمە دەڵێن کە براوەین... بۆیە چاوەڕێبە بەڵام بۆ تۆ باش نابێت بکەویتە ململانێوە لەگەڵ سەربازەکانمدا». بەرپرسێکی باڵای تر، کە لەگەڵ ئەردۆغان و ترەمپدا بووە کاتێک سەرۆکی تورکیا ساڵی ٢٠١٧ سەردانی کۆشکی سپی کرد، وتی ئەوکاتیش ترەمپ دەستەکەی ئەردۆغانی ئاشکراکردو دەمی تاقیکردەوە. بەرپرسەکە ئەوەی بیریمابوو لە گفتوگۆکەی ٢٠١٧ سەبارەت بەنیازی تورکیا بۆ بەزاندنی سنور‌و چوونە نێو سوریا ئاشکرایکرد، «بەشێوەیەکی سادە ترەمپ وتی ‹سەیرکە، ئەگەر دەتەوێت ئەوا هی خۆتە، بەڵام مەیە بۆ لام یارمەتیت بدەم. دەتوانی بیبەیت، هی خۆتە».
ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانى کوردستان دوێنێ راسپارده‌ى تایبه‌ت بهدۆخى رۆژئاواى کوردستانى ده‌رکرد، به‌ڵام هیچ خاڵێکى تێدا نه‌بوو تایبه‌ت به‌ده‌رکردنى هێزه‌کانى تورکیا له‌خاکى هه‌رێمى کوردستاندا هه‌رچه‌نده به‌شێک له‌سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کان داوایان کرد. لەکۆبوونەەکەی دوێنێ (سێشه‌ممه 15ى تشرینى یه‌که‌مى 2019) سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کان وتارى خۆیان پێشکه‌شکرد، 12 خاڵ وه‌ک راسپارده بۆ هاوکارى رۆژئاوا وه‌ک ده‌نگى بۆ درا له‌کۆى 97 په‌رله‌مانتار 96 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان پێداو ته‌نها ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو ده‌نگى پێنه‌دا، ئەوەش لەبەرئەوەی ناوی تورکیا نەهاتووە. ئەوەش لەکاتێکدایە ١٦ ساڵ پێش ئیستا پەرلەمانی کوردستان بریاریدا سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌کان له‌خاکى هه‌رێمى کوردستاندا نه‌مێنن، ئەوەش به‌پێى بڕیارى ژماره 37ى ساڵى 2003، به‌ڵام کابینه یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم به‌لایدا نه‌چوون و جێبه‌جێیان نه‌کردووه. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى راگه‌یاند «ده‌نگم نه‌دا بهڕاسپاردهکانى دوێنێى په‌رله‌مان له‌به‌رئه‌وه‌ى کۆبونه‌وه‌که دواى حه‌وت رۆژ له‌شه‌ڕ و کاولکارى ئه‌نجامدرا و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک لهڕاسپاردهکاندا ناوى سوپاى تورکیا نه‌هاتووه«. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه ده‌بوایه لهڕاسپاردهکاندا جه‌خت بکرایه‌ته‌وه له‌هه‌ردوو بڕیارى پێشووى په‌رله‌مان ژماره (37) ساڵى 2003ى په‌رله‌مان کهداواى چونه‌ده‌ره‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى تورکیا ده‌کات بۆ تورکیا. تورکیا نزیکه‌ى 35 کیلۆمه‌تر خاکى هه‌رێمى کوردستانى به‌زاندووه‌و زیاتر له 21 بنکه‌ى سه‌ربازى و هه‌واڵگرى له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه. سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ داوا له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات، ئه‌گه‌ر رێکه‌وتنى فه‌رمى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى تورکیادا هه‌یه ده‌بێت بۆ په‌رله‌مانى ئاشکرا بکات تایبه‌ت به‌بوونى هێزه‌کانى تورکیا. عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «داواى ده‌رکردنى هێزه سه‌ربازیى و هه‌واڵگرییه‌کانى تورکیا له‌ناو خاکى هه‌رێمدا ده‌که‌ین و تاکه فراکسیۆن بووین ئه‌م داوایه‌مان کردووه که‌په‌رله‌مان 16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڕیارى ده‌رکردووه بۆ ده‌رکردنیان و حکومه‌تى هه‌رێم جێبه‌جێى نه‌کردووه« ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، بڕیارى ژماره 37ى ساڵى 2003ى په‌رله‌مان هه‌یه‌و داوایان له‌سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کردووه، به‌ڵام نه‌خراوه‌ته ده‌نگدانه‌وه. عه‌بدولستار مه‌جید، وتیشى «هێزى ئاشتیخوازى ده‌بێت به‌بڕیارى نێوده‌وڵه‌تى بێته خاکى هه‌رێمه‌وه، نابێت هێزى یه‌ک وڵات بێت، ئه‌گه‌ر رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه پێویسته حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکراى بکات، چونکه بونى هێزه‌کانى تورکیا بۆته هۆى قوربانیدانى گیانى و چۆڵکردنى سه‌دان گوند». سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌سه‌ڵاتى ده‌رکردنى هێزه‌کانى تورکیاى نییه. جه‌مال حه‌وێز، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»ئێمه وه‌ک یه‌کێتى حه‌ز ده‌که‌ین هێزه‌کانى تورکیا له‌خاکى هه‌رێمدا نه‌مێنن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌رچى هێزى بێگانه‌یه له‌کوردستان نه‌مێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌مان بۆ ده‌چێته‌سه‌ر، نه‌خێر، له‌ده‌سه‌ڵاتى که‌سدا نییه‌و هێزه‌کانى تورکیا ناڕۆن له‌هه‌رێم «. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد «حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى نییه هێزه‌کانى تورکیا له‌هه‌رێمى کوردستان دووربخاته‌وه، زه‌مینه‌که نه‌گونجاوه بۆ ده‌رکردنى هێزه‌کانى تورکیا، ئه‌وکاته جێبه‌جێ ده‌کرێت ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پشتیوانى به‌هێزى هه‌بێت». له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکه‌وتنى ته‌واومان نییه، هه‌رێمێکى گره‌نتى نێوده‌وڵه‌تیمان نییه بمانپارێزن، تره‌مپ له‌نیوه‌ى رێگه گه‌لى رۆژئاواى کوردستانى به‌جێهێشت، میلله‌تێکین بێ پشت و په‌ناین، هه‌ر کاتێک ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بوو بڕواناکه‌م که‌س قبوڵ بکات هێزى بێگانه له‌خاکه‌که‌یدا هه‌بێت»، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مان واى وت. سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان و یه‌کگرتوو ده‌ڵێن به‌رپرسیارێتى ده‌رکردنى هێزەکانى تورکیا له‌ئه‌ستۆى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقه عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «به‌دڵنیاییه‌وه هه‌م به‌پێى ده‌ستورى عێراق و هه‌م یاسا به‌ر کاره‌کان هیچ هێزێکى ده‌وڵه‌تێکى تر نابێت له‌خاکى هه‌رێمى کوردستاندا بێت، گرنگى بریاره‌که‌ى په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق قسه بکرێت، چونکه عێراق به‌رپرسیاره وه‌ک هه‌رێم و پێویستى به‌بڕیارى هه‌ردوولایان هه‌یه«. هاوکات، شێرکۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»ئێمه جه‌ختمان کرده‌وه کهبڕیارى ژماره4ى ساڵى 2014 جێبه‌جێ بکرێت کهبڕیارى په‌رله‌مانه بۆ پشتیوانى لهئیدارهى رۆژئاواى کوردستان، باسى ده‌رکردنى هێزه‌کانى تورکیا نه‌کراوه«. ناوبراو پێشیوابوو مه‌سه‌له‌ى هێزى تورکیا یا هه‌ر هێزێکى دیکه‌ى بیانى کۆمه‌ڵێک یاساى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه که‌عێراق له‌گه‌ڵ دراوسێکانیدا هه‌یه‌تى، «هێزى بیانى له‌هه‌رێم به‌بێ رێگه‌پێدانى حکومه‌تى هه‌رێم نابێت و ئیلا ده‌بێت موافهقهتى هه‌رێم هه‌بێت، به‌ڵام هێزه‌کانى تورکیا واقع حاڵیان دروستکردووه ده‌بێت به‌یاسا چاره‌سه‌ر بکرێت». وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى پێیوایه هێزه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) بیانوویان داوه‌ته تورکیا تاهاتونهته خاکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه. پێشه‌وا هه‌ورامى، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»هه‌تا پارچه‌کانى تر‌ى کوردستان خاکى هه‌رێم به‌کاربهێنن بۆ لێدان له‌تورکیا ئه‌ویش بیانوى به‌ده‌سته‌وه بێته خاکى هه‌رێمه‌وه، سیاده‌ى هه‌رێم سیاده‌ى ده‌وڵه‌تى عێراقه، ده‌بێت عێراق له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له قسه‌ى هه‌بێت و به‌ڵام خۆى بێده‌نگ کردووه«. وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه په‌که‌که یا حکومه‌تى تورکیا کێشه‌یه‌کیان هه‌یه با بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ى خاکى هه‌رێمى کوردستان، «چه‌ندین جار ئه‌م داوایه‌یان لێکراوه‌و شه‌ڕى ئه‌وان هه‌میشه خه‌ڵکى سڤیل و بێده‌سه‌ڵاتى کردووه‌ته قوربانى و زیاتر له 400 گوند چۆڵ کراوه‌و له‌سنورى بادینان خه‌ڵک به‌ئاسانیش ناتوانێت بڕوات، که‌ئه‌م بیانووه نه‌ما تورکیاش بیانووى نامێنێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌رێمدا بمێنێته‌وه«. ».
هاوڵاتى دووڕۆژ دواى راگه‌یاندنى کۆتایی هاتنى داعش له‌ئازارى ئهمساڵداو لهئاههنگێکى تایبه‌ت به‌و سه‌رکه‌وتنه، جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کۆبانێ به‌متمانه به‌خۆبوونه‌وه له‌ته‌نیشت ولیام روباک راوێژکاری هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دانیشتبوو، که باسى له‌په‌یوه‌ندى به‌تینى شه‌ڕڤانان و ئه‌مریکاى ده‌کرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دڵخۆشییهکاندا نیگه‌رانى دایگرتبوو کاتێک باسى مه‌ینه‌تییه‌کانى کوردانى عێراقى کرد‌و که‌چۆن چه‌ند جارێک کراونه‌ته قۆچى قوربانى. له‌و ئاهه‌نگه‌دا ولیام روپاک کهکهسى رێگه‌پێدراوى ئه‌مریکا بوو بۆ دانانى ستراتیژى ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانان و ناتۆ له‌سوریا، ستایشى مه‌زڵوم کۆبانێی کرد، هه‌روه‌ها چه‌ندین فه‌رمانده‌ى باڵاى هاوپه‌یمانان به‌هه‌مان شێوه نامه‌ى پیرۆزباییان ئاڕاسته کرد. دواى ته‌واوبوونى ئاهه‌نگه‌که، جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم له‌کاتى گه‌ڕانه‌وه‌یدا سه‌یرى ئه‌و ناوچه به‌رفراوانه سه‌وزاییه‌ى سه‌ر رێگاکه‌ى ده‌کرد که له‌ژێر کۆنتڕۆڵى هێزهکانیایهتى و بهسێیهکى خاکى سوریا داده‌نرێت، هه‌روه‌ها له‌سه‌دا 75ى کۆى سامانه سروشتیی و کشتوکاڵى و سه‌رچاوه ئاوییه‌کانى سوریاى تێدایه، له‌شوێنێکى جوگرافی هه‌ستیاردا لهسێگۆشهى سنورى سوریا‌و عێراق و تورکیا. ئه‌و نه‌شونمایه که جه‌نه‌راڵى پێگه‌یشتووه، به‌راورد به پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که‌خۆى و هێزه‌که‌ى له دوایین گه‌ڕه‌کى کۆبانێ گه‌مارۆدرابوو زۆر جیاوازبوو، ئه‌و رۆژه ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ى که به‌به‌هێزترین سوپاى جیهان داده‌نرێن له‌په‌یوه‌ندى به تنیدا بوو، ببوون به‌به‌شێک له‌هاوکێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کاتێک باسى مه‌ینه‌تییه به‌رده‌وامه‌کانى کوردانى عێراقى کرد به‌تایبه‌ت شکستى ساڵى 1975 که کرانه قۆچى قوربانى له‌نێوان هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و رژێمى سه‌دام و شاى ئێران، نیگه‌رانییه‌کى قوڵ دایگرت. جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم که‌پێشتر گەریلا بووه له‌قه‌ندیل، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى ده‌زانى له‌باره‌ى مه‌ینه‌تییه‌کانى کوردانى عێراقه‌وه، که به‌شێکه له‌یاده‌وه‌رى به‌کۆمه‌ڵى کورد، پاشان به‌راورد کرد بهدۆخى هه‌زاران شه‌ڕڤان و نیگه‌رانییه‌کى قوڵ له‌و باره‌یه‌وه دایگرت، دواتر داواى لهشۆفێرهکهى کرد ده‌نگى ئه‌و گۆرانییه کۆنه کوردییه به‌رزبکاته‌وه که گوێبیستى بوو، که باسى له‌چیرۆکى کوڕێک ده‌کرد که هه‌موو شتێکى ده‌کرد بۆ گه‌یشتن به‌خۆشه‌ویسته‌که‌ى، به‌ڵام دواتر‌و پێش گه‌یشتن به‌خۆشه‌ویسته‌که‌ى ده‌کوژرێت، له‌ڕێگه‌ى پیلانگێڕیى نێوان دژمن و دۆسته‌کانییه‌وه. دواى حه‌وت مانگ له‌کۆتایی هێنان به‌داعش، جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم که‌وتووه‌ته هه‌مان دۆخه‌وه، ئه‌مریکاى هاوپه‌یمانیان جێی هێشتن له‌به‌رانبه‌ر له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا‌و به‌ته‌نها روبه‌ڕووى ئه‌و وڵاته بوونه‌وه که بهفڕۆکهو چه‌کى پێشکه‌وتوو ئاگربارانى ناوچه‌کانیان ده‌کات. جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کهفهرماندهى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)یه، ناوى فەرهاد عەبدی شاهین، نازناوەکەی (شاهین سەلو)، بۆ یه‌که‌مجار چووه ریزه‌کانى په‌که‌که کاتێک له‌سوریا سه‌رقاڵى کارکردن بوون، چه‌ند جارێک له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى سوریاوه زیندانیکراوه. دواتر سوریاى جێهێشت و چووه‌ته ئه‌وروپا، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ماوه‌یه‌ک له‌مه‌خمور بووه، ساڵى 2014 به‌رپرسی دانوستانه‌کانى نێوان یه‌په‌گه‌و ئه‌مریکا بووه بۆ پێکهێنانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش. ساڵى 2012 بووه فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات که له 60 هه‌زار شه‌ڕڤان پێکدێت. دواى هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى کوردستان، جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم بووه ناوێکى دیار، ئه‌و بڕیاریدا گه‌له‌که‌ى جێنه‌هێڵێت و له‌نێوان جینۆساید و سازشکردندا، پاراستنى گه‌له‌که‌ى له قڕکردن هه‌ڵبژارد. دواتریش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندى پێوه‌کردو دڵنیایی پیداوە لەوەی هێرش نەکریتە سەر کۆبانێ. مایک پێنس جیگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند ترەمپ پەیوەندی کردووە بەمەزڵوم کۆبانیەوە، ئەویش داوای لێکردوە تورکیا هێرش نەکاتەسەر کۆبانی، چونکە ئەو شارە بەلای هەموو کوردەوە گرنگە، ترەمپیش پێی راگەیاندووە کە داوای لە ئەردۆغان کردوە هێرش نەکاتەسەر کۆبانی، ئەردۆغانیش بەڵێنی داوە. مایک پێنس وتی کە بەم زووانە بەسەرۆکایەتی شاندیک دەچێتە تورکیا بۆ راگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر باکوری رۆژئاوای سوریا (رۆژاڤا). مایک پێنس مەزڵوم کۆبانی بەجەنرال ناوبردوەو باسی لەوەکردوە که تره‌مپ بهمەزڵوم کۆبانێى وتووه دڵنیابن لەئایندەدا هەموو شتێک بەدڵی ئێوە دەبێت. مەزڵوم کۆبانێش دڵنیایی داوە بەترەمپ کە ده‌ستگیرکراوه‌کانی داعش پارێزراو ده‌بن. دوای ئاشکرابوونی تەلەفۆنەکەی ترەمپ و مەزڵوم کۆبانی، میدیاکانی تورکیا رەخنە لە ترەمپ دەگرن و دەڵێن لەگەڵ کوڕی رۆحی ئۆجەلان قسەی کردوە. ده‌قى وتاره‌که‌ى مه‌زڵوم کۆبانێ له‌گۆڤارى فۆرن پۆلیسى جیهان سەرەتا گوێی لێگرتین، هێزە دیموکراتەکانی سوریا (هەسەدە) لەناوجەرگەی کابوس لەشەڕی ناوخۆی وڵاتەکەماندا. من وەک فەرماندەی بەرپرسیار خزمەتدەکەم، هەسەدە ٧٠ هەزار سەربازی هەیە کە لەساڵی 2015ەوە دژی جیهادیستییە توندڕەوەکان، دژی رقی نەتەوەیی و چەوسانەوەی ژنان خەباتیان کردووە. هەمیشە بەهێزەکانمانم وتووە، ئەمە شەڕی ئێمەیە، جیهادییە تیرۆریستییەکان لەسەرانسەری دنیاوە هاتن بۆ سوریا، ئێمە تاکە هێزین دەبێت دژیان بجەنگین، لەبەرئەوەی وڵاتیان داگیرکردووین، گوندەکانمانیان تاڵانکردووە، مناڵەکانمایان کوشتووەو ژنەکانیشیان بە کۆیلە گرتووە. ئێمە 11 هەزار سەربازمان شەهید بووە، لەهەرە باشترین سەربازو فەرماندەکانمان، بۆ رزگارکردنی خەڵکەکەمان لەم مەترسییە گەورەیە. من هەمیشە رێنماییم داوەتە سەربازەکانمان ئەمریکییەکان هاوپەیمان و هاوبەشمانن، دەبێت هەمیشە لەوە دڵنیابین کە زیانیان پێ نەگەیەنین. لەچەقی ئەم شەڕە بێسەروبەرەدا، ئێمە هەمیشە ئەخلاق و پرنسیپەکانی خۆمان پاراستووە، بەپێچەوانەی گروپەکانی ترەوە. ئێمە ئەلقاعیدەمان بەزاندو دەوڵەتی ئیسلامیمان (داعش) تێکشکاند. لەهەمانکاتیشدا سیستمێکی بەڕێوەبەریمان لەسەر بنەمای حکومەتی خۆجێی و فرەیی و جیاوازی سیاسی دامەزراند. خزمەتگوزاریمان لەڕێگای ئەم حکومەتە خۆجێیانەوە بەهاوڵاتیانی عەرەب، کورد، سوریانییە مەسیحییەکان پێشکەشکرد. ئێمە داوای سوریایەکی فرەییمان کرد کەناسنامەی نیشتیمانی هەمووان بگرێتەوە. ئەوەش روانگەی ئێمەیە بۆ داهاتووی سیاسی سوریا، کەفیدراڵی نامەرکەزی بێت و ئازادی ئاین دابین بکات و رێز لەجیاوازییەکان بگرێت. ئەم هێزەی کە من فەرماندەیم، ئێستا سێ لەسەریەکی خاکی سوریا دەپارێزێت لەداگیرکاری تورکیا‌و هێزە جیهادییە بەکرێگیراوەکانی. ئەم ناوچەیە لەسوریا ناوچەیەکی ئارام بووە بۆ پەنابەران و خەڵکانێک کە رزگاریان بووە جینۆساید‌و پاکتاوی رەگەزی کەتورکیا پێی هەڵساوە دژ بەکورد، سوریان، ئاشووری و ئەرمەنەکان لەدوو سەدەی رابووردوودا. ئێمە ئێستا پاسەوانی لە ١٢ هەزار تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەکەین و شانمان داوەتە بەر ئەرکی قورسی بەخێوکردنی ژنە توندەڕەوەکان و مناڵەکانیان. هەروەها ئەم بەشەی سوریامان پاراستوە لەمیلیشیا ئێرانییەکان. کاتێک کەس لەجیهان پشتیوانی نەکردین، ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستی هاوکاری بۆ درێژکردین، دەستمان گوشین و پێزانیمان پیشاندا بەرامبەر ئەو پشتیوانییە سەخاوەتیانە. لەسەر داوای واشینتۆن ئێمە رازی بووین چەکە قورسەکانمان لەسەر سنوورەکانی تورکیا بکشێنینەوە، سەنگەرەکانی بەرگریمان لەبەرامبەر تورکیا تێکبدەین، باشترین سەربازە راهێنراوەکانمان بکشێنینەوە، لەبەرامبەردا تورکیا هەگیز هێرش نەکاتەسەر ئێمە هەتا حکومەتی ئەمریکا خاوەنی بەڵێنی خۆی بێت لەمبارەوە. بەڵام ئێستا ئێمە بەسنگی رووتەوە بەرامبەر چەقۆی تورکیا وەستاوین. سەرۆک دۆناڵد ترامپ دەمێکە پەیمانی داوە هێزەکانی بکشێنێتەوە، ئێمە لەوە تێدەگەین و هاوهەستیمان هەیە، باوکەکان ئەیانەوێت مناڵەکانیان بەخەندەی سەرلێوانەوە ببینن، خۆشەویستەکان دەیانەوێت گوێبیستی چرپەی دڵدارەکانیان بن، هەموو کەس دەیەوێت بگەڕێتەوە ماڵی خۆی. ئێمە داوای ناکەین هێزەکانی ئەمریکا شەڕ بکەن، دەزانین ئەمریکا پۆلیسی جیهانی نییە، بەڵام دەمانەوێت ویلایەتە یەکگرتووەکان دان بەڕۆڵی گرنگی خۆیدا بنێت بۆ گەیشتن بەچارەیەکی سیاسی لەسوریا، ئێمە دڵنیاین واشینتۆن بەشی ئەوە کاریگەری هەیە نێوەندگیری بۆ ئاشتییەکی سەقامگیر لەنێوان ئێمەو تورکیادا بکات. ئێمە بڕوامان بەدیموکراسی وەک چەمکێکی بنەڕەتی هەیە، بەڵام لەبەر رۆشنایی داگیرکاری تورکیا‌و هەڕەشە هەمیشەییەکانی و هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکەکەمان، ناچارین چاوبخشێنینەوە بە هاوپەیمانێتیەکانماندا، روسیا و رژێمی سوریا دەستپێشخەرییان کردووە کەدەتوانن ژیانی ملیۆنان لە گەلەکەمان بپارێزن، ئەو خەڵکەی لەژێر پاراستنی ئێمەدان. ئێمە بڕوامان بەم پەیمانەی ئەوان نییە، راستیتان دەوێت، زۆر قورسە بزانیت کەمتمانە بەکێ بکەیت. ئەوەی روونە کەهەڕەشەی دەوڵەتی ئیسلامی هێشتا ماوە، تۆڕ‌و شانە نووستووەکانیان توانای ئاژاوەنانەوەیان هەیە. ژمارەیەکی زۆر لەم دیلە داعشانە لەزیندانگەلێکدان کە وەک پێویست نییەو ئەمانە وەک بۆمبێکی تەوقیتکراون و لەهەرکاتێکدا ئەگەری تەقینەوەیان هەیە. ئێمە دەزانین کە ناچاردەبین سازشێکی بەئازار لەگەڵ مۆسکۆو بەشار ئەل ئەسەد بکەین، ئەگەر بێت و بڕۆین لەگەڵیان کاربکەین. بەڵام هەر ناچاربین لەنێوان سازش و جینۆسایدی گەلەکەماندا هەڵبژاردن بکەین، ئەوا بەدڵنیاییەوە ژیانی خەڵکەکەمان هەڵدەبژێرین. سوریا دوو چارەی لەبەردەمە: شەڕێکی توندڕەوی ئاینی و نەتەوەیی خوێناوی گەر ئەمریکا بکشێتەوە بەبێ گەیشتن بەڕێگەچارەیەکی سیاسی. یانیش ئایندەیەکی ئارام و سەقامگیر، بەڵام ئەمە لەکاتێکدا ئەمریکا دەسەڵات و پێگەی خۆی بەکاربهێنێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتن پێش کشانەوەی هێزەکانی. هۆکاری ئەوەی کەئێمە بووین بەهاوپەیمانی ئەمریکا، بڕوای تەواوەتیمان بوو بەدیموکراسی، ئێمە نائومێد‌و بێزارین لەم قەیرانەی ئێستا، گەلەکەمان لەژێر هێرشدایە، ئاسایشی ئەوان نیگەرانی گەورەی ئێمەیە. دوو پرسیار پێویستیان بەوەڵامە: چۆن دەتوانین بە باشترین شێوە گەلەکەمان بپارێزین؟ هەروەها ئایا هێشتا ویلایەتە یەکگرتووەکان هاوپەیمانمانە
هاوڵاتى چاوهڕواندهکرێت هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌فدێکى هه‌رێم بچێته به‌غداو دانوستانه‌کانى نێوانیان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بودجه‌ى خه‌مڵێنراوى خۆى بۆ ساڵى داهاتوو راده‌ستى به‌غدا کرد، تا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و خه‌مڵاندنه پشکى کورد له‌بودجه‌ى ساڵى داهاتوو دیاری بکرێت. راده‌ستکردنى بودجه‌ى خه‌مڵێنراوى ساڵى داهاتوو له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه به‌به‌غدا، له‌کاتێکدایه حکومه‌تى عێراق سه‌رقاڵى ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌ى بودجه‌ى ساڵى داهاتووه، به‌ڵام به‌هۆى چه‌ند هۆکارێکه‌وه له‌ناویاندا پشکى کورد هێشتا پڕۆژه‌که به‌ته‌واوى ئاماده نه‌کراوه. له‌دواى ساڵى 2014 و بڕینى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئه‌مه یه‌که‌مجاره هه‌رێم بودجه‌ى خه‌مڵێنراوى خۆى راده‌ستى به‌غدا ده‌کات، کهچاوهڕواندهکرێت دانوستانه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا بباته پێشه‌وه. فارس عیسا نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا به هاوڵاتى وت «دوێنێ سێشه‌ممه به نوسراوى فه‌رمى بودجه‌ى خه‌مڵێنراوى هه‌رێممان بۆ ساڵى داهاتوو راده‌ستى حکومه‌تى عێراق کرد، کهتهواوى ورده‌کارییه‌کانى داهات و خه‌رجییه‌کانى تێدایه به‌داهاتى خاڵه سنورییه‌کان و گومرگ و نه‌وتیشه‌وه«. داهاتى خاڵه سنورییه‌کان و گومرگ و نه‌وتى هه‌رێم به‌رده‌وام خاڵێکى جێگه‌ى ناکۆکى نێوان هه‌رێم و به‌غدا بووه، به‌غدا به‌رده‌وام گومانى ده‌خسته‌سه‌ر ئه‌و داهاتانه‌ى هه‌رێم، به‌رپرسانى هه‌رێمیش ئاماده‌نه‌بوون زانیارى له‌و باره‌یه‌وه بده‌نه به‌غدا. فارس عیسا وتى «راده‌ستکردنى ئه‌و بودجه خه‌مڵێنراوه، بۆ ئه‌وه‌یه حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پشکى هه‌رێم له‌بودجه‌ى ساڵى داهاتوو ئاماده بکات و بۆى ده‌ربکه‌وێت که هه‌رێم پێویستى به‌چه‌ند بودجه هه‌یه بۆ ساڵى داهاتوو». هێشتا هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پشکى کورد له‌بودجه‌ى ساڵى داهاتووى عێراق رێکنه‌که‌وتوون، هه‌رێم داواى پشکى له‌سه‌دا 17ى بودجه ده‌کات، به‌ڵام به‌غدا هێشتا هیچ هه‌ڵوێستێکى له‌و باره‌یه‌وه ده‌رنه‌بڕیوه. ساڵى رابردوو پشکى کورد له‌بودجه‌ى عێراق به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 12.6 دیاری‌کرا، که‌کۆى بودجه‌ى هه‌رێم ده‌یکرده زیاتر له 10 ترلیۆن دینار، به‌ڵام هه‌رێم پابهندکرابوو به‌وه‌ى رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستبکات. به‌هۆى راده‌ستنه‌کردنى ئه‌و بڕه نه‌وته‌وه، به‌غدا له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ته‌نها ئه‌و پاره‌یه‌ى نارد که بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دیاریکرابوو، که بڕه‌که‌ى 454 ملیار دینار بوو، جگه له 68 ملیار دیناره‌که‌ى پێشمه‌رگه که تائێستا به‌غدا نه‌یناردووه. فارس عیسا باسى له‌وه‌کرد، هه‌موو هه‌وڵى ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌یه پشکى هه‌رێم له‌بودجه‌ى ساڵى داهاتوو، له‌پشکى ئه‌مساڵ که‌متر نه‌بێت، به‌ڵام هێشتا به‌غدا ته‌واوى پڕۆژه‌که‌ى ئاماده نه‌کردووه. «حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌پێی یاسا‌و به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فاف مامه‌ڵه‌ی کردووه، راده‌ستکردنى بودجه‌ى خهمڵێنراویش به‌و شێوه شه‌فافه، هه‌موو بیانوه‌کانى به‌غداى بڕیوه له‌و باره‌یه‌وه«. دواى راده‌ستکردنى بودجه‌ى خه‌مڵێنراوى ساڵى داهاتوو، چاوهڕواندهکرێت به‌م نزیکانه دانوستانه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوانیان ده‌ستپێبکاته‌وه. به‌وته‌ى نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا، بڕیاربوو هه‌فته‌ى رابردوو وهفدى هه‌رێم بچێته به‌غدا، به‌ڵام به‌هۆى سه‌ردانى وهفدى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق بۆ ئه‌مریکاو خۆپیشاندانه‌کانى به‌غداوه، سه‌ردانه‌که دواکه‌وتووه و پێده‌چێت هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌فده‌که بچێته به‌غدا. هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا چه‌ندین مانگه سه‌رقاڵى دانوستان و گفتوگۆى چڕن بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوانیان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه، به‌ڵام هێشتا دانوستانه‌کانیان بێئه‌نجامن. داواى سه‌ره‌کى به‌غدا راده‌ستکردنى نه‌وته له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام هه‌رێم هێشتا ئاماده‌یی له‌و باره‌یه‌وه نیشاننه‌داوه. رۆژى دووشه‌ممه فوئاد حسێن وه‌زیرى دارایی عێراق له‌میانه‌ى کۆنفرانسێکدا له‌هه‌ولێر جه‌ختیکرده‌وه، که عێراق ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێکبکه‌وێت له‌سه‌ر کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوانیان. هه‌روه‌ها داواشى له‌هه‌رێم کرد، لیژنه‌ى هه‌میشه‌یی دروستبکات بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌رێم. به‌پێی یاسا بڕیاربوو دوێنێ سێشه‌ممه حکومه‌تى عێراق بودجه‌ى ساڵى داهاتوو ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات، به‌ڵام هێشتا پڕۆژه‌که نه‌نێردراوه و دیار نییه که‌ى ده‌نێردرێت. ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتىرایگهیاند «ئه‌گه‌ر هه‌رێم له راپۆرته‌که‌یدا ته‌واوى داهاته‌کانى ناردبێت و ته‌نها خه‌رجى نه‌ناردبێت، ره‌نگه هه‌نگاوێکى باش بێت بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن، ئه‌گه به‌غدا داواى ئه‌وه‌نه‌کات که پێویسته بودجه‌که یه‌که‌مجار له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند بکرێت پاشان هه‌رێم ره‌وانه‌ى بکات». وتیشى «هه‌رێم و به‌غدا نزیک نین له‌یه‌که‌وه، هه‌ردوکیان سه‌قفى داواکارییه‌کانیان به‌رزه«. له‌باره‌ى پشکى کورد له‌بودجه‌ى ساڵى داهاتووى عێراق، ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید ده‌ڵێت ناتوانێت هیچ پێشبینییه‌ک بکات له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌و پێشنیازێکى له‌و باره‌یه‌وه راده‌ستى وه‌زیرى دارایی عێراق کردووه.
هاوڵاتى هەڤرین خەڵەف، ژنە چالکوانی سیاسی کوردی رۆژاڤاو سکرتێری گشتی پارتی سوریای دواڕۆژ، لەکەمینێکی چەکدارە توندڕەوەکانی سوڵتان موراد کەتورکیا پاڵپشتیان دەکات ١٢ی ئۆکتۆبەر شەهید کرا کاتێک بەرەو قامیشلۆ چوە چەکدارە توندڕەوەکان کەمینیان بۆ داناوە. روانگەی سورى بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوەی ئاشکراکردووە، هەڤرین تەنها کەس نەبوە لەو پڕۆسەیەدا کوژراوە، بەڵکو لەگەڵ ئەودا نۆ هاوڵاتی دیکەی سیڤیل لەلایەن ئەو چەکدارانەوە لەهەمان کات و ساتدا گولەباران کراون. لەکاتێکدا هێزە تایبەتییەکانی تورکیا رێبەری هێرشەکە دەکەن، دەیان هەزار چەکداری تری گروپە توندڕەوەکانی سوریا کە دابەشبوون بەسەر چنەد گروپێکدا پاڵپشتی دەکەن لەبەرەکانی پێشەوە، کەیەکێک لەو گروپانە گروپی سوڵتان مورادن. لیوای سوڵتان موراد ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە. شارەزایان باس لەوە دەکەن پشتیوانی راستەوخۆی دارایی، سەربازی، لۆجیستی سوپای تورکیای پێدەگات. زۆربەی چەکدارەکانی لەنەژادی تورکمانن. ناوی گروپەکە بەناوی سوڵتان مورادی دووەمی سوڵتانی عوسمانییەوە ناونراوە. ئایدۆلۆجیای ئەم گروپە عوسمانیزمی نوێ و ناسیۆنالیزمی تورکییە. ژمارەیان نزیک دەبێتەوە لە دوو هەزار بۆ سێ هەزار چەکدار. بەشێوەیەکی بەرفراوان بنکەیان لە حەلەب بوو پێش ئەوەی رژێمی سوریا لەساڵی ٢٠١٦ شارەکە بگرێتەوە. وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند “حاتم ئەبو شەقرا 9 هاووڵاتی مەدەنی رۆژئاوای کوردستانی بەچەکی ئێم فۆڕ کوشتووە، جگە لەوەش بکوژی هەڤرین خەڵەف، سەرۆکی پارتی داهاتووی سوریاشە». ئاشکراشی کردووە، “حاتم ئەبو شەقرا پێشتر یەکێک بووە لەچەکدارەکانی رێکخراوی قاعیدەو ئێستاش لەڕیزی سوپای بەناو نیشتیمانی سوریایە (لەگروپی سوڵتان موارد). کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە پشتگیری‌یان دەکرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو هێزە بانگەشەی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە دەکات». مەکگۆرک رەخنە لەمیدیای تورکی دەگرێت لەسەر هەڤرین برێت مەکگۆرک نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لەهاوپەیمانێتی دژی داعش، سەبارەت بەتیرۆرکردنی هەڤرین خەلەف، ئەمینداری گشتی حزبی سوریای ئایندە، رایگەیاند «راگەیاندنە تورکیەکان کەدەوڵەت پشتیوانی‌یان دەکات، باس لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوو دەکەن، بەڵام خۆیان دەبوێرن لەباسکردنی تیرۆرکردنی ئافرەتێکی مەدەنی بێچەکی 35 ساڵ». گرتە ڤیدیۆیی ساتەوەختی کوشتنی هەڤرین خەلەف و دوو یاوەرەکەی بڵاوبوەتەوە، تیایدا یەکێک لەچەکدارەکان هاواردەکات و دەڵێت “من کوشتم ئێمە، لیوای سولتان مورادین». “یەنى شەفەق”ى تورکى ئەوەى یەکلاکردەوە کە میلیشیاکانى سەر بەتورکیا ئەمینداری گشتی پارتی سوریای ئایندەیان شەهیدکردوە، یەنی شەفەق ئاماژەى بەوەکردووە، “پرۆسەى کوشتنى هەڤرین پڕۆسەیەکی سەرکەوتو بووە». برێت مەکگۆرک لەتویتێکیدا دەڵێت «هەڤرین خەلەف کاری دەکرد بۆ یەکخستنی کورد‌و عەرەب و مەسیحییەکان لەباکووری سوریا، خاتوو هەڤرین خەڵەف لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دەستڕێژی گوللەی لێ‌کرا، هەتا گیانی سپارد، ئەوەی روویداوە تاوانی جەنگە». ئەمەریکا لەبارەی شەهیدکردنی هەڤرین خەڵەفەوە چی وت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاگاداری ئەو راپۆرتانەیە کە باس لەشەهیدبوونی سیاسەتمەداری کورد «هەڤرین خەلەف»دەکەن و وتی سەبارەت بەگولەبارانکردنی دیلە کوردەکان لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تەواو نیگەرانە. وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەلێدوانێکیدا ئاشکرایکردوە، ئەو راپۆرتانە مایەی نیگەراییەکی گەورەیە، رەنگدانەوەی تێکچوونی ئەو هەلومەرجەیە کە لەدەستپێکی شەڕو کوشتارەکانەوە لەباکوری خۆرهەڵاتی سوریا سەری هەڵداوە. هەروەها وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کەوڵاتەکەی بەتوندی سەرکۆنەی ئەو پێشێلکردن و کارانە دەکات کە لەدەرەوەی یاسا خەڵکی سڤیل و دیلەکان دەکوژرێن، بەوردیش بەدواداچوون دەکەن. هەڤرین خەلەف، لەڕۆژی شەممە 12ى تشرینی یەکەمی 2019، بەشداری لەکۆبوونەوەیەکی پارتەکەیدا کردووە لەشاری حەسەکە، دوای تەوابوونی کۆبوونەوەکەش لە رێگای گەڕانەوەدا لەنزیک شاری قامیشلۆ کەوتوەتە ناو بۆسەیەکی گروپە میلیشیاکانى سەر بەتورکیا و دەستبەجێی لەگەڵ شۆفێرەکەی و پاسەوانێکی لەلایەن ئەو چەکدارانەوە گولەباران کراون و شەهید بوون. پڕۆسەی کوشتنی هەڤرین خەلەف لەڕێگەی بەئامانجکردنی ئۆتۆمبێلەکەیەوە بوە، لەڕێگەی تەقاندنەوەی بۆمبێکی چنێردراو لەسەر رێگای نێودەوڵەتی نێوان شاری حەلەب و قامیشلۆ، ئەمەش وایکردووە شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵ لەدەستبدات و لە ئاکامدا لەلایەن چەکدارانی گروپە میلیشیاکانى سەر بەتورکیاوە بەدیلبگیرێن و لەدواییشدا گولەبارانیان بکەن. هەڤرین خەلەف، لەدایکبووی ساڵی 1984ەو کۆلێژى ئەندازیاری کشتوکاڵی تەواوکردووە، لە هەرێمی جزیرە چەندین پۆستی پێدراوە، لەساڵی 2016 بوەتە سەرۆکی دەستەی وزە، لە 27ی ئاداری 2018 لەلایەن هەسەدەوە هەڵبژێردراوە بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی پارتی سوریای دواڕۆژ. نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارێتیی گولـەبارانکردنی دەخاتە ئەستۆی تورکیا رۆبەرت کۆڵفیل وتەبێژی نوسینگەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەپرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، پێدەچێت ئەو کارەی گروپە چەکدارەکانی نزیک لەتورکیا لە باکورو خۆرهەڵاتی سوریا ئەنجامیاندا بە گولەبارانکردنی چەند کەسێک و هەڤرین خەلەف سەرۆکی پارتی ئایندەی سوریا، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بخرێتە ئەستۆی تورکیا. وتەبێژی نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی، گرتەی ڤیدیۆییان بەدەستگەیشتووە کە ئەو کوشتارو گولـەبارانکردنانەی تێدا تۆمارکراوە و پێدەچێت لەلایەن چەکدارانی گروپی (ئەحرار شەرقیە) ئەنجامدرابێت. رۆبەرت کۆڵفیل راشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی تورکیا کۆنترۆڵی ئەو گروپە چەکدارانەی سوریای بەدەستەوەیە، بۆیە پێدەچێت ئەنکەرە بە بەرپرس بزانرێت لەو گولەبارانکردنانە. داواشی لە دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەن و بەپەلە لەسەر ئەو رووداوانە بکەن. هەڤرین خەڵەف کێیە؟ هەڤرین ساڵی 1984 لەشارۆچکەی دێرک-ی رۆژئاوای کوردستان لەخانەوادەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایکبوە. خوشکێکی شەهیدەو دایکی یەکێک بوە لەو کەسانەی لە ریزەکانی پەکەکەدا کاری کردوە و چاوی بە عەبدوڵا ئۆجەلان کەوتوە. هەڤرین کۆلێژی ئەندازیاری کشتوکاڵی لەحەڵەب تەواو کردوە. لەساڵی 2012 لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی رۆژئاوادا، هەڤرین چالاکانە بەشداری لەشۆڕشەکەدا کردوەو بەرپرسیارێتی رێکخستنی گەنجانی لەئەستۆ گرتوە. دواتر بۆتە بەرپرسی رێکخستنی دامەزراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی. پاشان بۆتە بەرپرسی ئەنجومەنی ئابوری لەشاری قامیشلۆ. دواتر پاش راگەیاندنی پێکهاتەی بەڕێوەبەریی خۆسەریی، بۆتە جێگری دەستەی وزە لەهەرێمی جزیرەو پاشان بۆتە هاوسەرۆکی دەستەی ئابوری لەهەرێمەکە. لەسەرەتای ساڵی 2018 لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتی دیکەی سوری دەستی کردوە بەدامەزراندنی حزبێکی سوری. رۆژی 27ی مارسی 2018 لەکۆنگرەی دامەزراندنی پارتی سوریای دواڕۆژدا لە رەققە بە بەشداری چەندین کەسایەتی کورد‌و عەرەب و سریانی بەڕێوەچوو، هەڤرین خەڵەف وەک سکرتێری گشتی پارتەکە هەڵبژێردرا. هەڤرین لەکۆبوونەوە جەماوری و حزبیەکاندا چەندین جار رەخنەی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان گرتوەو رایگەیاندوە کە ئەردۆغان رێزی ئیرادەی گەلان و ئەخلاقی دراوسێیەتی نازانێت.