هاوڵاتى ئۆیغورەکان کە کەمینەیەکی موسڵمانن لەخاکی خۆیاندا لەپارێزگای کسینجیانگ باکوری رۆژئاوای چین، ئەوان دووچاری چهوسانەوەی تووندی سیاسی و ئایینی بوونەتەوە لەلایەن دەسه‌ڵاتی وڵاتەوە. گروپە توندڕەوەکانی سوریا ئەمەیان بە هەل زانیوە تاکو رایانکێشنە ناو شەڕی سوریاوە. چەوسانەوەکەی دەسەڵاتدارانی چین کردوونی بە قوربانی دەستی گروپە تووندڕەوەکانی وەک قاعیدەو «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش)، چونکە ئەو رەوشەیان دەقۆزنەوە تا بیانکەنە ئەندامی خۆیان و شەڕیان پێبکەن لەگۆڕەپانەکانی شەڕ لەسوریا. عەبدول نەبی لێکۆڵەری سیاسی دەڵێت ئۆیغورەکان دووچاری ستەمی سیاسی و ئایینی و ئێتنی بوونەتەوە لە کسینجیانگ، دەیانەوێت دەوڵەتێکی سەربەخۆ دروستبکەن، به‌ناوی رۆژهەڵاتی تورکستان، لەناوچە شاخاوی و بیابانییەکانی هەرێمی کسینجیانگ، کە بەهۆی ئه‌و رێگە دێرینه‌وه که به رێگای ئاوریشم ناسراوه بۆتە دوو بەش و لانیکەم سێ‌جار هەوڵیانداوە ئۆتۆنۆمی بهدەستبهێنن. ئاژانسی فرانس پرێس مانگی رابردوو رایگه‌یاند که گروپەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن زیاتر لەملیۆنێک ئۆیغور و موسوڵمانانی دیکە لەتۆڕێکی فراوان له‌چەندین کەمپدا دانراون له کسینجیانگ بۆ ئەوەی تێکەڵببن لەگەڵ دانیشتوانی گشتی وڵاتەکەو کلتووری زۆرینه‌ی هان لەچین له‌خۆبگرن. شایەتحاڵەکان دەڵێن چین دەیەوێت ئۆیغورەکان دەستهەڵگرن لە پابەندبوونیان بە پرەنسیپە سەرەکییەکانی ئیسلام وەک رۆژوگرتن لەمانگی رەمەزانداو نەخواردنەوەی ئه‌لکحول و گۆشتی بەراز. چین، دوای ئەوەی سەرەتا رەتیکردەوە کەمپەکان هەبن، ئێستا وەک قوتابخانەی پیشەیی ناویان دەبات کە ئامانجیان کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ئیسلامیە توندڕەوەکان و تووندوتیژیە. بەگوێره‌ی ئەو وێنانەی مانگی دەسکرد گرتوونی و لەلایەن ئاژانسی فرانس پرێس و ئێرسڕایز ئهلایهنسهوه لێکدانەوەیان بۆ کراوە، حکومەتی چین لە 2014ەوە 45 گۆڕستانی ئۆیغورەکانی تێکداوە 30 لەوانە لەدوو ساڵی رابردوودا تێکدراون. بەهۆی رەخنە نێودەوڵەتییەکانه‌وه لەچین لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ ئۆیغورەکان، ئەمریکا پێشتر رایگەیاند ڤیزە کەمدهکاتەوە بۆ بەرپرسان بەهۆی ئەو دەسدرێژیانەی دەوترێت روودەدەن و 28 کۆمپانیای چینی خستە لیستی رەشەوە کە تۆمەتبارن بەپێشێلکردنی مافی مرۆڤ. لەچەند ساڵی رابردوودا ستەمەکە زۆربوو، رەوشەکە گۆڕاو دوای ئەوە تووندڕەوە ئۆیغورەکان پارتی ئیسلامی تورکستانیان دروستکرد. ستەمەکە پاڵینا بە ئۆیغورەکانەوە پشتیوانی بکه‌ن له‌جیهادی سەلەفیزم، کە لەگەڵ ئایدۆلۆژیا رادیکاڵەکانی گروپە تووندڕەوەکاندا یەکدەگرێتەوە و بەشێکی کەمیشیان چوونە ریزەکانی قاعیدەوه لەئەفغانستان. لەوکاتەوە، گروپە تووندڕەوەکان بابەتی ئۆیغورەکانیان قۆزتەوە تا بیانخەنە ریزەکانیانەوە و ژمارەی خۆیان زیادبکەن تا وا نیشانبدەن کە لەتەواوی جیهاندا بڵاوبوونەتەوە. محەمەد عەبدوڵا رۆژنامەوانی سوری باس لەوە دەکات کە سەدان گەنجی ئۆیغور رۆشتن بۆ سوریا و عێراق لەسەرەتای 2013 و چوونە ریزەکانی قاعیدەو دواتر چوونە ناو داعشەوە. تووندڕەوەکان ئەمە وەک «پشتڕاستکردنەوەی ئایدۆلۆژییە شێوێنراوەکەیان دەبینن، کە هیچ پەیوەندی بە ئیسلامەوە نییە». محەمەد عەبدوڵا وتی «بوونیان لەهەرێمەکە بەر لەدروستبوونی داعش هه‌بوو، ئەمەش دەریدەخات گروپە تووندڕەوەکە هەڵمەتی رێکخراوی بۆ ئەندام کۆکردنەوە ئەنجامداوەو رەوشی ئۆیغورەکانی قۆزتۆتەوە.» وتیشی ئه‌و داعشانه‌ی ئەندام بۆ ریزەکانیان رادەکێشن هەڵیانخەڵەتاندن بەوەی گروپەکە نوێنەری ئیسلامی راستەقینەیەو دەیانپارێزێت لەو رەوشەی تێیدان. بەگوێره‌ی چەند خەمڵاندنێک، نزیکەی پیجن هەزار ئۆیغور وەک بەشێک لە چەندین گروپی جیاواز لەسوریا شەڕدەکەن. شرۆڤەکارانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن که زۆربەیان لەژێر ئاڵای خۆیاندا شەڕدەکەن بۆئەوەی بانگەشەبکەن بۆ دۆزی جوداخوازیی خۆیان. دەڵێن ئەوانە هچ پەیوەندیەکیان بە دۆزی سوریاوە نییە و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن که ئۆیغورەکان گیریانخواردووە لەنێوان چەوساندنەوە لەوڵاتەکەیانداو ئه‌و ئایدۆلۆژیا وێرانکەرهی خستنیە دەستی گروپە تووندڕەوەکانەوە. لەئازاری 2017، لقی عێراقیی داعش ڤیدیۆیەکی هەڕەشەئامێزی بڵاوکردەوە کە تێیدا دوو ئەندامی ئۆیغوری گروپەکە لەژێر ئاڵای داعشدا داوای ئەنجامدانی هێرش دەکەن بۆسەر چین. لەئایاری 2018، پارتی ئیسلامی تورکستان لەسوریا ڤیدیۆیەکی درێژی بڵاوکردەوە که تێیدا هانی موسڵمانانی وڵاتانی رۆژئاوا دەدات کۆچبکەن بۆ جیهاد، وەک بەشێک لەشەڕی جیهانیی قاعیدە. لەڤیدیۆی دیکەدا، له‌نێویاندا ئه‌وه‌ی لە حوزەیران بڵاوکرایەوە، نیشانی دەدات پارتی ئیسلامی تورکستان بەشداریدهکات له‌شەڕی سوریادا لەپاڵ جوند ئەلئەقساو تەحریر شامدا. لەسوریا، پارتی ئیسلامی تورکستان چالاکە لەناوچەکانی ئیدلیب کە لەژێردەستی تەحریر شامدایە و نیمچە ئۆتۆنۆمییه‌کی داوە بەو یەکانهی لەچەکدارانی ئۆیغور پێکهاتوون. عەبدوڵا وتی وادیارە تەحریر شام بوونیان دەقۆزێتەوە بۆ پتەوکردنی دەسەڵاتی لە ناوچەکە. وتیشی ژمارەی تەواوی چەکدارانی پارتی ئیسلامی تورکستان نازانرێت بەڵام خەمڵاندنهکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن که سەدان چەکداری ئۆیغور نێردراون بۆ دێهاتەکانی پارێزگاکانی ئیدلیب و لازقیە. رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان کۆتایی ساڵی رابردوو هۆشداریدا لەمامەڵەی چین لەگەڵ ئەو کەمینە موسوڵمانەدا، داوای کرد دەستبەجێ پشکنینی راستەوخۆ بۆ ناوچەی چینجیانگی وڵاتی چین بکرێت، ئەمەش دوای ئەوە هات کەچەندین راپۆرت بڵاوبوونەوە لەسەر چەند کەمپێکی زۆرەملێ کەکرابوونەوەو کەمینە موسڵمانەکان (بەتایبەتی ئۆیغورەکان)ی ئەو وڵاتەی تیادا نیشتەجێکراون. ئۆیغورەکان کەمەنەتەوەیەکی چینن، ژمارەیان ١١ بۆ ١٥ ملیۆن کەس دەبێت لەو وڵاتەو ئاینیان ئیسلامی سوننەیە، زۆربەیان لەڕۆژئاوای چین نیشتەجێن. داواکاریەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان لەلایەن (میشێل باچلێت)، بەرپرسی باڵای مافەکانی مرۆڤ لەنەتەوەیەکگرتوەکان، دەرچوەو ئەمەش لەکاتێکدایە کەخراپ مامەڵەکردنی موسڵمانەکان لەو کەمپانە دەنگدانەوەیەکی جیهانی داوەتەوە. بەپێی دەنگۆکان بەرپرسانی چین هەڵمەتێکی «دووبارە پەروەردەکردنەوە»یان لەوڵاتەکەیاندا دەستپێکردوەو بەم مەبەستە کەمینە نەتەوەییە موسڵمانەکانیان لەچەند کەمپێک داناوە و بەپێی وتەی بەرپرسانی چین موسڵمانەکان لەسەر «یەکێتی نەتەوەیی چین» پەروەردە دەکرێنەوەو ئەم هەڵمەتەیان وەک «رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر‌و فیکری توندڕەوی» ناوبردوە، هاوکات ئەوانەی لەکەمپەکاندان بەزۆرەملێ دەبێت پروپاگەندەی کۆمۆنستیی کۆماری گەلی چین بخوێنن. بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی (ئیندیپێندەنت)ی بەریتانی، بڕیارەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ بەدواداچوون و دەستتێوەردان لەو دۆخەی لەکەمپەکان دەگوزەرێت دوای ئەوە دێت کەژنێکی ئۆیغوریی موسڵمان رایگەیاند کە لەکەمپەکاندا ئەشکەنجە دراوەو دەستدرێژی کراوەتەسەر. میهریگول تولسون، ژنە ئۆیغوریەکە، لەواشنتۆن بەڕۆژنامەنوسانی وت کە بۆ چوار رۆژ لەسەریەک بێ نووستن لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە، سەری تاشراوەو کارەبای لێدراوە دوای ئەوەی بۆ دووەم جار لەساڵی ٢٠١٧دا راپێچی کەمپەکان کراوە. بەرپرسانی چین ئەم هەڵمەتەی دەستیانپێکردوە بەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر‌و فیکری توندڕەوی دادەنێن، ئەوان سەرەڕای «دووبارە پەروەردەکردنەوە»ی موسڵمانان لەم کەمپانەدا، خەڵکی خۆیان دەنێرنە ماڵی ئۆیغوریەکانەوەو لەگەڵ خێزانەکاندا دەژین تابزانن هیچ کردەوەیەکی «دژە نەتەوەیی» و «ئیسلامی» ئەنجامدەدەن یاخود نا. (شۆهرات زاکیر)، کەبەرپرسێکی باڵای حکومەتی چینە، بەئاژانسی هەواڵی (چینهوا)ی سەر بەحکومەتی چین دەڵێت «حکومەتی چین شەڕی تیرۆر‌و فیکری توندڕەوی دەکات بەپێی رێساکانی نەتەوەیەکگرتوەکان، ئەو فێرخوازانەی نێو کەمپەکانیش دوای راهێنان دەتوانن بیبینن هەڵەکانیان چی بوەو زیانەکانی تیرۆر‌و فیکری توندڕەو چیە». یەحیا محەمەد عەلی شارەزای گروپە تیرۆریستەکان، وتی ئه‌و ئۆیغورانهی چوونەتە ناو گروپە تووندڕوەکانەوە لەسوریا و عێراق وا دەردەکەوێت راست و چەپی خۆیان نەزانن. وتیشی هەرچەندە هەندێک شرۆڤەکار ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەوانە چوونەتە ئەو ناوچانە بۆئەوەی ئەزمونی شەڕ پەیدابکەن و بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، ئێستا گەڕانەوەیان لەمەحاڵەوە نزیکە بەهۆی بەشداربوونیان لەشهڕی سوریادا.
ماردین نوره‌دین به‌شێک له‌سه‌رۆک و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌کانیان ده‌که‌ن، دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانیدا، جگه لهپارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان. به‌پێی بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مانى عێراق که رۆژى دووشه‌ممه له‌سه‌ر داواى (192) په‌رله‌مانتار ده‌رکرا، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان و قه‌زاو ناحیه‌کان جگه لهئهنجومهنهکانى هه‌رێم ههڵوهشێنراونهتهوهو یه‌کێک لهجێگرهکانى پارێزگار دیاریده‌کرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى کاروبارى دارایی و ئیداریی، هه‌روه‌ها بۆ پارێزگاى که‌رکوکیش بڕیاردراوه پەرلەمانتارانی پارێزگاکە کارەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک رایی بکەن. رێکه‌وت زه‌کى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به هاوڵاتىراگهیاند «ئه‌گه‌ر به‌م جۆره‌ى ئێستا ئه‌نجومه‌نه‌کان بمێننه‌وه، به‌م ده‌سه‌ڵات و توانایانه‌ى ئێستایانه‌وه، پێویسته له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌راورد به‌وه‌ى که‌خه‌ڵک ده‌نگده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى حکومه‌تى مهحهلى دروستبێت و ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت زۆر که‌مه«. وتیشى «من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه یان ده‌سه‌ڵاتیان بدرێتێ یان به یه‌کجارى له‌سیستمى حکومڕانى کوردستان نه‌مێنێت». ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم به‌رده‌وام داوایانکردووه ده‌سه‌ڵاتى زیاتریان پێبدرێت و ده‌سه‌ڵاتى لامه‌رکه‌زیان پێبدرێت له رووى دارایی و ئیدارییه‌وه، به‌ڵام حکومه‌ت وه‌ڵامى داواکانیانى نه‌داوه‌ته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاته‌کانى له‌ده‌ست وه‌زاره‌ته‌کاندا هێشتووه‌ته‌وه. رێکه‌وت زه‌کى هۆکارى نه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نه‌کان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، بۆ خراپى یاساکان، «یاساکان کهموڕییان تێیدایه، نازانرێ سه‌ر به‌کوێن، خاوه‌نى سه‌ربه‌خۆیى دارایى نین، ده‌مێک سه‌ر به په‌رله‌مانى کوردستانن ده‌مێک سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانن، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن پێی ده‌وترێ ئه‌نجومه‌نى بچوک، ده‌بێت میزانیه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بێت، یان لایه‌نى که‌م وه‌کو ئه‌نجومه‌نه‌کانى باشوور موماره‌سه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه بکه‌ن». پێشیوایه، به‌نه‌مانى ئه‌نجومه‌نه‌کان هیچ که‌لێنێک دروستنابێت «له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى چاودێریمان زۆره لەپه‌رله‌مانى کوردستان و په‌رله‌مانى عێراق و ده‌زگاى چاودێرى دارایى و نازاههمان هه‌یه«. مانگى ته‌مموزى ئه‌مساڵ پەرلەمانی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ، هەمواری یاسای پارێزگاکانی پەسەندکرد، بەوەش تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکانى درێژکرده‌وه. به‌پێی هه‌موارى یاساکه، ته‌مه‌نی ئەم خولەی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان درێژ ده‌کرێته‌وه تاهه‌ڵبژاردنی نوێی پارێزگاکان، بەوەش ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له‌پیاده‌کردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌کاتی کۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاساییان. پەرلەمانى کوردستان ئه‌وکات هۆکارى درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى کارکردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى گه‌ڕانده‌وه بۆ دروستنه‌بوونی بۆشایی یاسایی له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان و به‌رده‌وامبوونیان له‌پیاده‌کردنی ئه‌رکه‌کانیان بۆ فه‌راهه‌مکردن و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزراییه‌کان به هاوڵاتییان به‌شێوه‌یه‌کی باشتر. فه‌هیم عه‌بدوڵا سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک به هاوڵاتى راگه‌یاند «بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ئێمه موفاجه‌ئه بوو، ئه‌نجومه‌نه‌کان لهپارێزگاکانى عێراق جگه لەکوردستان ده‌سه‌ڵاتێکى ره‌هایان هه‌بوو له‌سه‌ر ئیداره خۆجێیه‌کان». وتیشى «نابێ به‌راوردى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم بکه‌ین به‌وانه‌ى عێراق، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه پێش ئه‌وه‌ى کهبکهوینه بۆشاییه‌کى یاساییه‌وه هه‌رسێ ئه‌نجومه‌نه‌که داواى هه‌ڵبژاردنمان کرد، به‌ڵام که بارودۆخه‌که گونجاو نه‌بوو، دواى هاتنه سه‌ر ئه‌وه‌ى واده‌که ته‌مدید بکرێت تاههڵبژاردن ده‌که‌نه‌وه«. فه‌هیم عه‌بدوڵا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان و حکومه‌تى هه‌رێمدایه «چى به‌باش بزانن ئه‌وه ده‌کرێت مه‌سڵه‌حه‌ت له‌وه‌دایه بمێنێته‌وه یاخود نا؟ ئه‌گه‌ر بارودۆخى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان وا بمێنێته‌وه من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام نه‌مانى باشتره له‌مانه‌وه به‌م شێوه‌یه«. په‌له‌مانى عێراق له‌بڕیاره‌که‌یدا هه‌رێمى کوردستانى پابهندنهکردووه به‌جێبه‌جێکردنى، به‌پێی یاساش ئه‌و پرسه له‌ده‌ستى په‌رله‌مانى کوردستاندایە که هه‌ر بڕیار‌و یاسایه‌کى په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ندبکات ره‌تیبکاته‌وه. که‌نعان خه‌یلانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به هاوڵاتى راگه‌یاند»هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق و هه‌رێم دوو شتى لێک جیاوازن، به‌پێى ده‌ستور هه‌رێمى کوردستان حوکمڕانى خۆى ده‌کات و په‌رله‌مان یاساکان ده‌رده‌کات، محافهزاتى هه‌رێمیش به‌یاساى په‌رله‌مانى کوردستان کارده‌که‌ن، راسته که‌موکوڕى هه‌یه له‌ڕووى ئیش‌کردن به‌ڵام روونه ئه‌نجومه‌نه‌کان به‌هه‌ڵبژاردن هاتوون». وتیشی «ئیلغاکردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان بابه‌تێکى سیاسییه‌و ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مانى کوردستانه ئه‌و بڕیاره بدات، من سیاسه‌تى حزبه‌که‌م پهیڕهودهکهم و ره‌ئى من ره‌ئى حزبهکهمه، ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا له‌په‌رله‌مان هه‌موارى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانیان کرد، هه‌موو فراکسیۆنه‌کان موته‌فیق بوون.» سه‌باره‌ت بهسڕکردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان، که‌نعان خه‌یلانى جه‌ختیکرده‌وه، په‌رله‌مان ده‌توانێت ئه‌و کاره بکات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌کان بمێنن یان نه‌مێنن، «ئه‌وه بابه‌تێکى سیاسیه و له‌سه‌ر ئاستى په‌رله‌مانى ده‌توانرێت موناقه‌شه بکرێت، من ناڵێم هه‌بێت یان نه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ى بابه‌ته‌که سیاسویه ئه‌وه‌ى عێراقیش سیاسى بوو «. هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانى کوردستان واده‌ى ئه‌م خوله‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى درێژکردووه‌ته‌وه تاکاتى هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌کى بۆ هه‌ڵبژاردنى نوێی ئه‌نجومه‌نه‌کان دیارینه‌کردووه، به‌ڵام په‌رله‌مان ئه‌نجومه‌نه‌کانى پابه‌ندکردووه به‌وه‌ى پابه‌ندى ئه‌و یاسایانه بن که له‌په‌رله‌مانه‌وه بۆیان دیاریکراوه تا ئه‌وکاته‌ى ماوه‌ى یاساییان کۆتایى دێت. جه‌مال حه‌وێز ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکان له‌په‌رله‌مانى کوردستان به هاوڵاتى راگه‌یاند «تائێستا ئه‌و باسه نه‌بۆته شتێک که به‌رنامه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵبچنرێت، به‌ڵام پێشتر باسى ده‌کرا بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان که‌هه‌یه ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانیه‌کانمان بۆ چییه؟ به‌ڵام باس نه‌کراوه له‌په‌رله‌مان بڵێین ئێمه‌ش هه‌مان به‌رنامه‌ى به‌غدامان هه‌بێت، هیچ باسێکى وا نه‌کراوه«.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که راکان جبورى پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت که‌سێکى گه‌نده‌ڵه‌و بڕى (950) ملیۆن دینارى بۆ میواندارى و خواردنى که‌باب خه‌رج کردووه. دیلان غه‌فور که‌رکوکى ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که‌دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌کانى پارێزگارى که‌رکوکى به‌وه‌کاله‌ت دراوه‌ته ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌و کوڕه‌که‌ى و براکه‌ى ئێستا له‌زینداندان. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت پارێزگاى که‌رکوک له‌بودجه‌ى 2019ى عێراقدا بڕى 69 ملیار دینارى بۆ دابین کراوه‌و راکان سه‌عید ته‌نها بۆ ناوچه عه‌ره‌بییه‌کان پرۆژه‌ى هه‌یه‌و که‌متر بۆ ناوچه کوردنشینه‌کان و ده‌شڵێت:» دۆسیه‌ى دیکه‌مان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌کانى ئاماده‌کردووه‌و هه‌موو کۆمپانیاو به‌ڵێنده‌ره‌کان که کارده‌که‌ن نزیکى راکان سه‌عید جبورین». هاوکات، داوا له‌سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد به‌تایبه‌ت پارتى و یه‌کێتى ده‌کات دوور لهبهرژهوهنییه حزبییه‌کان پارێزگارێکى کورد بۆ که‌رکوک دابنێن تا راکان سه‌عید دروبخرێتهوه. (950) ملیۆن دینار لهزیافه (میواندارى) خه‌رج کرابوو له‌کاتێکدا ئه‌و پارانه بۆ دووباره بوژانده‌وه‌و چاککردنه‌وه‌ى ئه‌و گوندانه‌ى که به‌هۆى داعشه‌وه زیانیان پێگه‌شتووه وێران بووبون بۆ ئه‌وه هاتووه، به‌ڵام راکان سه‌عدی بۆ میواندارى خه‌رجى کردووه. هاوڵاتى: راکان سه‌عید پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت چ گه‌نده‌ڵییه‌کى کردووه؟ دیلان غه‌فور: کارى ئێمه وه‌ک په‌رله‌مانتار به‌دواداچون و چاودێرییه، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌مان پێگه‌شت ده‌سته‌ى گشتى هه‌یه لهفهقهرهى زیافهى پارێزگاى که‌رکوکدا، بەنووسراوى ره‌سمى ئاراسته‌ى دیوانى پارێزگاى که‌رکوکمان کرد که‌وه‌ک ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌دواداچوونى بۆ بکه‌ین، سه‌رجه‌م دیکۆمێنت و به‌ڵگه‌کانمان بۆ بنێرن، دواتر داواى راپۆرتى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌م کردووه بۆ ئه‌وه‌ى لهکهیسهکهیدا بزانین راپۆرته‌کانیان چى تێدابووه، دواى ئه‌وه‌ى راپۆرته‌کانم به‌ته‌واوى پێگه‌شت له‌چاودێرى داراییه‌وه دیاربوو (950) ملیۆن دینار لهزیافه (میواندارى) خه‌رج کرابوو له‌کاتێکدا ئه‌و پارانه بۆ دووباره بوژانده‌وه‌و چاککردنه‌وه‌ى ئه‌و گوندانه‌ى که به‌هۆى داعشه‌وه زیانیان پێگه‌شتووه وێران بووبون بۆ ئه‌وه هاتووه، به‌ڵام راکان سه‌عدی بۆ میواندارى خه‌رجى کردووه. هاوڵاتى: واتا (950) ملیۆن دینارى بۆ میواندارى خه‌رج کردووه که بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى گونده‌کان دیاریکراوه؟ دیلان غه‌فور: به‌ڵێ پاره‌کانى لهمیواندارى و کرینى که‌باب و تورو ته‌ماته خه‌رج کردووه‌و وه‌سڵى تێدایه، براکه‌ى که به‌رێوه‌به‌رى مهکتهبهکهیهتى و کوڕه‌که‌ى که سکرتێریهتى واژۆیان له‌سه‌ر کردووه و خۆیشى واژۆى کردووه راکان سه‌عید. هاوڵاتى: به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م پرسه راکان سه‌عید چۆته به‌رده‌م دادگا؟ دیلان غه‌فور: پێشتر دووجار چۆته به‌رده‌م دادگا‌و به‌که‌فاله‌ت ئازاد کراوه، بهکافالهتێکى مهبلغێکى زۆر که نزیک بووه له‌و بڕه پاره‌یه‌ى خه‌رجى کردووه. ئه‌وه‌ى فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى هه‌یه (12) که‌سن، حه‌وت که‌سیان ده‌ستگیرکراون، براکه‌ى و کوڕه‌که‌ى راکان سه‌عید پارێزگارى که‌رکوکى به‌وه‌کاله‌ت تێدایه‌و ئومێد ده‌که‌ین که‌سه‌کانى دیکه‌ش ده‌ستگیربکرێن بۆ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌که به رێره‌وى یاسایى خۆى بڕوات و کێ که‌مته‌رخه‌م بووه له ڕووى یاساییه‌وه سزا بدرێت هاوڵاتى: چیت لهڕاپۆرت و به‌ڵگه‌و دیکۆمێنته‌کان کردووه له‌سه‌ر راکان سه‌عید؟ دیلان غه‌فور: هه‌موو راپۆرت و به‌ڵگه‌کانمان ته‌سلیمى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى که‌رکوک کردووه و بهدواداچونیشیم بۆ کردووه‌و که‌ده‌بێت ئه‌م دۆسییه‌یه بدرێته دادگا، ته‌حقیق له‌و بابه‌ته به‌رده‌وامه. هاوڵاتى: چه‌ند که‌س ده‌ستگیرکراون له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه؟ دیلان غه‌فور: ئه‌وه‌ى فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى هه‌یه (12) که‌سن، حه‌وت که‌سیان ده‌ستگیرکراون، براکه‌ى و کوڕه‌که‌ى راکان سه‌عید پارێزگارى که‌رکوکى به‌وه‌کاله‌ت تێدایه‌و ئومێد ده‌که‌ین که‌سه‌کانى دیکه‌ش ده‌ستگیربکرێن بۆ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌که به رێره‌وى یاسایى خۆى بڕوات و کێ که‌مته‌رخه‌م بووه له ڕووى یاساییه‌وه سزا بدرێت. هاوڵاتى: گه‌نده‌ڵییه‌کانى راکان سه‌عید پارێزگارى که‌رکوکت به‌وه‌کاله‌ت گه‌یاندووه به سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق؟ دیلان غه‌فور: ئێمه لهدۆسییهکانى راکان سه‌عید جبورى زۆر به‌باشى کارمان کردووه، به‌ڵام نه‌زاهه‌و دیوانى چاودێرى دارایى عێراق کارى له‌سه‌رده‌که‌ن، له‌ساڵى رابردوو مانگى دووه‌وه ئیشى له‌سه‌ر کراوه‌و ئێستا ته‌حقیقى تێدا ده‌کرێت و به‌رده‌وامیش ده‌بین لهبهدواداچونى که‌یسه گه‌نده‌ڵییه‌کانى راکان جبورى. به‌سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى په‌رله‌مانى عێراقم داوه، ئه‌مه ئیشى په‌رله‌مانتاره، دواتر که که‌یسه‌که دوابخرێت ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌و چاودێرى دارایى عێراقه‌وه هه‌یه‌و هه‌موو راستییه‌کانى له راپۆرته‌کانیدا خستۆته‌ڕوو بۆ دادگا. ئه‌مساڵ بودجه‌ى که‌رکوک بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شاره‌که‌و دابینکردنى خزمه‌تگوزارییه‌کان بڕى 69 ملیار دینار بووه، ئاگادارین چۆن راکان جبوری پاره‌ى خه‌رج کردووه له‌پرۆژه خزمهتگوزارییهکانداو چه‌ندین دۆسییه‌ى دیکه‌مان له‌سه‌ر بودجه‌ى ئه‌مساڵ ئاماده‌کردووه هاوڵاتى: تائێستا به‌هۆى گه‌نده‌ڵییه‌کانى راکان جبورییه‌وه داوات کردووه پێویسته وه‌ک پارێزگار به‌وه‌کاله‌ت لاببرێت و سامانى گه‌لى که‌رکوکى بۆ بهرژهوهنییهکانى خۆى خه‌رج کردووه؟ دیلان غه‌فور: با بزانین دادگا بریارى چى ده‌دات، راسته دیوانى چاودێرى دارایى عێراق ده‌ڵێت ئه‌مه گه‌نده‌ڵییه‌و موخاله‌فه‌ى یاسایه که به‌و شێوه‌یه راکان جبورى پاره‌ى خه‌رج کردووه، دواتر بڕیار لاى دادوه‌ره. هاوڵاتى: له‌بودجه‌ى ساڵى 2019 ى عێراق بۆ پارێزگاى که‌رکوک چه‌ند ملیار دینار ته‌رخانکراوه، گەندەڵی لەمەشدا ئەنجام دراوە؟ دیلان غه‌فور: ئه‌مساڵ بودجه‌ى که‌رکوک بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شاره‌که‌و دابینکردنى خزمه‌تگوزارییه‌کان بڕى 69 ملیار دینار بووه، ئاگادارین چۆن راکان جبوری پاره‌ى خه‌رج کردووه له‌پرۆژه خزمهتگوزارییهکانداو چه‌ندین دۆسییه‌ى دیکه‌مان له‌سه‌ر بودجه‌ى ئه‌مساڵ ئاماده‌کردووه. هه‌موو ئه‌و کۆمپانیاو به‌ڵێنده‌رانه‌ى که کار له‌پرۆژه‌کاندا ده‌که‌ن که‌سانێکن زۆر نزیکن له‌خۆیه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک له‌کارکه‌وتووه نه‌توانراوه چاودێرى وردى کاره‌کانى بکه‌ن. که‌رکوک و ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان پێویستى بهپارێزگارێکى کورده، ده‌بێت دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندى حزبى کار له‌سه‌ر ئه‌مه بکرێت له‌پێناو خه‌ڵکى که‌رکوک و ده‌وروبه‌رى، پێویسته له رووى مهبدهئى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئیشى تێدا بکرێت هاوڵاتى: تاچه‌ند پێتوایه حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى که‌هه‌ندێک چاکسازى راگه‌یاندووه جێبه‌جێى ده‌کات به‌که‌رکوکیشه‌وه؟ دیلان غه‌فور: بێگومان کارکردن بۆ که‌یسه گه‌نده‌ڵییه‌کان و چاکسازى له‌عێراقدا له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌کابینه‌کانى مالکى و عه‌بادى کێشه‌ى زۆر‌و گه‌نده‌ڵى هه‌بووه‌و کەڵەکەیان کردووه بۆ حکومه‌ته‌که‌ى عه‌بدولمه‌هدى، ئێستاکه هه‌ڵچوون و تووڕهبونى هاوڵاتیانى عێراقى ده‌بینین په‌یوه‌ندى به‌کابینه‌کانى رابردووى عێراقه‌وه هه‌یه، چاکسازى و بنه‌بڕکردنى گه‌نده‌ڵى کاتى پێویسته، بنه‌بڕکردنى گه‌نده‌ڵى رۆڵى به‌رچاوى ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى چاکسازى له‌وڵاتدا جێبه‌جێ بکرێت. هاوڵاتى: رێکه‌وتنێک له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى هه‌بووه بۆ دانانى ته‌یب جه‌بار وه‌ک پارێزگارى که‌رکوک، تاچه‌ند گرنگه سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندى حزبى کار له‌سه‌ر ئه‌مه بکه‌ن تا راکان جبورى دووربخه‌نه‌وه؟ دیلان غه‌فور: که‌رکوک و ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان پێویستى بهپارێزگارێکى کورده، ده‌بێت دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندى حزبى کار له‌سه‌ر ئه‌مه بکرێت له‌پێناو خه‌ڵکى که‌رکوک و ده‌وروبه‌رى، پێویسته له رووى مهبدهئى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئیشى تێدا بکرێت. که‌یسه‌کان له‌ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان زۆر جیاوازتره وه‌ک له‌هه‌رێمى کوردستان، ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان پێویستى به‌یه‌کڕیزى و یه‌کده‌نگییه لهبڕیاردانداو گرنگه ستراتیژى لایه‌نه‌کان به‌تایبه‌ت پارتى و یه‌کێتى له‌ناوچه کێشه له‌سه‌رکان جیاواز بێت. راکان جبورى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا که‌هه‌ندێ پشتیوانى هه‌یه توانیویه‌تى کاربکات و بودجه‌ى که‌رکوک بۆ ئه‌و شوێنانه خه‌رج ده‌کات کهدانیشتوانهکهى عه‌ره‌بى سوننه‌ن به‌تایبه‌ت حه‌ویجه‌و گوندنشینه عه‌ره‌بییه‌کانه، که‌متر له‌ناوچه کوردنشینه‌کانه هاوڵاتى: دۆخى خه‌ڵکى که‌رکوک له‌ژێر سایه‌ى راکان جبورى که له‌پێکهاته‌ى سوننه‌یه چۆنه به‌تایبه‌ت بۆ کورد؟ دیلان غه‌فور: ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا له‌که‌رکوک نه‌خوازراو بووه‌و ئێمه له‌گه‌ڵیدا نین، چونکه رۆژانه راکان جبورى ده‌سه‌ڵاته‌کانى خۆى به‌باشى به‌کارناهێنێت و خه‌ریکى گۆڕینى دیموگرافى ناوچهکانهو خه‌ریکى لابردنى به‌ڕێوه‌به‌ره کورده‌کان و به‌رپرسانى کورده له‌شاره‌که‌دا، ئه‌مانه هه‌مووى کاره‌کانى ئه‌وه، پێویسته لایه‌نه کوردستانییه‌کان ئه‌مه له‌به‌رچاو بگرن و کار بۆ ئه‌وه‌بکه‌ن به‌زووترین کات پارێزگارێکى کورد له‌شاره‌که‌دا دابنرێت. هاوڵاتى: راکان جبورى جیاوازى ده‌کات له‌دابینکردنى خزمه‌تگوزارى و پرۆژه‌کانیدا له‌نێوان ناوچه کوردنشین و عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کاندا؟ دیلان غه‌فور: راکان جبورى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا که‌هه‌ندێ پشتیوانى هه‌یه توانیویه‌تى کاربکات و بودجه‌ى که‌رکوک بۆ ئه‌و شوێنانه خه‌رج ده‌کات کهدانیشتوانهکهى عه‌ره‌بى سوننه‌ن به‌تایبه‌ت حه‌ویجه‌و گوندنشینه عه‌ره‌بییه‌کانه، که‌متر له‌ناوچه کوردنشینه‌کانه.
شاناز حه‌سه‌ن شه‌پۆلى بایکۆتى کاڵاى تورکى کە له‌سنورى سلێمانییه‌وه دەستیپێکرد، په‌ڕیوه‌ته‌وه هه‌ولێرو دهۆک و ناوچە دابڕاوەکانی هەرێمی کوردستانیش و به‌رفروانتر ده‌بێت. له‌دواى ده‌ستپێکردنى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى کوردستان، که‌ماوه‌ى (20) رۆژه به‌رده‌وامى هه‌یه، خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان بایکۆتى کاڵا و به‌رهه‌مى تورکییان کرد. جونه‌ید موراد، خاوه‌نى مارکێتى لاس له‌هه‌ولێر، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌که بایکۆتى کاڵاى تورکی کردووه‌و به‌رهه‌مى ناوخۆ‌و سعودى و ئیماراتى ده‌هێنێته مارکێتهکهیهوه. پێشتر مارکێتى لاس مانگانه به‌بڕى نیو ملیۆن دۆلار کاڵاو به‌رهه‌مى تورکى هێناوه‌ته مارکێتهکهیەوه. خاوه‌ن مارکێته‌که وتى «به‌دیل زۆره‌و هیچ کێشه‌مان نابێت، بگره قازانجى زۆریش ده‌که‌ین که‌به‌رهه‌مى تورکى به‌کارنه‌هێنین، چونکه به‌به‌راورد به‌به‌رهه‌مى تورکى به‌رهه‌مى وڵاته‌کانى تر زۆربه‌یان نرخیان که‌متره«. وتیشى «تورک زۆر به‌زیره‌کى ئیراده‌ى کوردیان والێکردووه که‌ته‌نیا به‌رهه‌مى تورکى باشه‌و به‌کاریبهێنن». نمونه‌شى به‌وه هێنایه‌وه کهکۆمپانیایهکى تورکى کاتێک ده‌چنه مارکێته‌کان، «که به‌رهه‌مه‌که‌شیان لێنهکڕیت، (20) پاکهتت به‌هه‌دیه بۆ داده‌نێن و بۆ جارى دووه‌م واتلێده‌که‌ن به‌زۆر بیکڕیت». ئێستا له‌هه‌ولێردا بایکۆتى سه‌رتاسه‌رى کراوه‌و هه‌موو که‌س و هه‌موو مارکێت و شوێنه‌کان بایکۆتیان کردووه، هێنانى کاڵاو به‌رهه‌مى تورکى زۆر کهمبووەتهوه. جونه‌ید که (10) ساڵه مارکێتى هه‌یه باسى له‌وه‌شکرد، پێشتر ته‌نیا خواست له‌سه‌ر کاڵاى تورکى بوو، بۆیه ده‌یانهێنا، به‌ڵام له‌ئێستادا خه‌ڵکه‌که خۆى نایه‌وێت «بۆیه ئێمه‌ش ده‌توانین بایکۆتى بکه‌ین و نهیهێنین». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئێستا له‌هه‌ولێردا بایکۆتى سه‌رتاسه‌رى کراوه‌و هه‌موو که‌س و هه‌موو مارکێت و شوێنه‌کان بایکۆتیان کردووه، هێنانى کاڵاو به‌رهه‌مى تورکى زۆر کهمبووەتهوه. مارکێته‌که‌ى جونه‌ید له‌سه‌دا (80)ى به‌رهه‌مى تورکى بووه، له‌ئێستادا هیچ به‌رهه‌مێکى تورکى نییه. فه‌رمان ره‌شاد، چالاکوانى مه‌ده‌نى، له‌شارى هه‌ولێر، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى»به‌و پێیه‌ى سنورمان به‌سنورى تورکیاوه‌یه به‌رهه‌مى تورکى له‌هه‌ولێر و دهۆک زیاتره، چونکه له‌سه‌دا (80) هه‌نارده‌ى تورکیا دێته هه‌ولێرو دهۆک، به‌ڵام خه‌ڵک به‌گشتى بایکۆتى کردووه‌و بۆته پرۆسه‌یه‌کى میللى که‌هه‌موو ئاستێک بایکۆتهکهى کردووه«. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد به‌رده‌وام رێنمایى خه‌ڵک ده‌که‌ن و به‌پێی به‌دواداچوونه‌کان خه‌ڵک زۆر بایکۆتى کردووه. تائێستا به‌ته‌واوى دیار نییه قه‌باره‌ى بایکۆته‌که چه‌نده‌و کاریگه‌رى هه‌بووه، به‌ڵام بایکۆته‌که گه‌یشتووه‌ته سنورى پارێزگاى دهۆکیش کههاوسنوره له‌گه‌ڵ تورکیا. سۆران نامت، خاوه‌نى مارکێتى هوژین له‌دهۆک ماوه‌ى هه‌شت رۆژه بایکۆتى کاڵاى تورکی کردووه‌و هیچ به‌رهه‌مێکى تورکی نییه لهسۆپهرمارکێتهکهى. سۆران وتى «خه‌ڵکى داواى چی بکات ئێمه ده‌توانین ئه‌و به‌رهه‌مه بهێنین، چونکه خواستى خه‌ڵک بۆ ئێمه گرنگه، له‌ئێستادا زۆر شوێن بایکۆتیان کردووه‌و خه‌ڵکى دهۆکیش وه‌ک به‌رپرسیارێتى به‌رامبه‌ر خه‌ڵکى خۆیان بایکۆتى کاڵاى تورکى ده‌که‌ن». محه‌مه‌د ئهلموفتى، دانیشتوى شارى دهۆکه‌و هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژى ئۆپه‌راسیۆنى تورکیاوه بایکۆتى به‌رهه‌مى تورکى کردووه، وتى» ئه‌و ناههقیهى به‌رامبه‌ر کوردانى رۆژئاوا ده‌کرێت قبوڵ ناکرێت و حه‌یفه پاره به‌شتى تورکى بده‌ین». وتیشى»دهۆک به‌شێکى زۆرى بایکۆتى کردووه، به‌ڵام که‌لوپه‌ل و خواردنى تورکى زۆره له‌ناو دهۆکدا بۆیه به‌ته‌واوى بایکۆتى تورکى کاتى ده‌وێت». باسى له‌وه‌شکرد کۆمپانیاو بازرگانه‌کان زۆر ده‌که‌وێت له‌سه‌ریان تا له‌ئێران و وڵاتانى تره‌وه به‌رهه‌م بهێنن.
شاناز حه‌سه‌ن نیوەی وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان فۆرمى ئاشکراکردنى سه‌روه‌ت و سامانه‌کانیان رادەست نەکردووە، ئەوەش لەحاڵێکدایە کەدهستهى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستان چاوەڕوانی فۆرمەکانە ده‌سته‌کە ٣٠ رۆژی دیاریکردووە بۆ هه‌ر وه‌زیرێک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى فۆرمه‌که‌و ئاشکراکردنى سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌یان که‌پێویسته له‌ماوه‌ى ئه‌و مانگه‌دا سه‌روه‌ت و سامانى خۆیان ئاشکراکه‌ن بۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستان. بەڵام دەستەکە هیچ سزایەکی قورسی دانەناوە بۆ نەگەڕاندەوەی فۆرمەکان. به‌پێى راگه‌یاندراوێک له‌ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه سێشه‌ممه، 29ی تشرینى یه‌که‌مى2019 بڵاویانکردۆته‌وه، 10 وه‌زیر له‌کابینه‌ى نۆیه‌م فۆرمى ئاشکراکردنى سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه. هه‌ریه‌ک لهوهزارهتهکانى (شاره‌وانى و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و بازرگانى و پلاندانان و کشتوکاڵ و کاره‌باو شه‌هیدان و په‌روه‌رده‌و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى په‌رله‌مان) فۆرمه‌که‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى» ئه‌مه بهوهجبات دانراوه‌و له‌قۆناغى یه‌که‌مدا ئه‌مانه ناردومانه بۆیان و له‌ماوه‌ى دیاریکراوى خۆیدا گه‌ڕاندویانه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ى تریش بۆمان ناردون و کاتیان ماوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه«. 30 رۆژ دیاریده‌کرێت بۆ هه‌ر وه‌زیرێک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى فۆرمه‌که‌و ئاشکراکردنى سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌یان که‌پێویسته له‌ماوه‌ى ئه‌و مانگه‌دا سه‌روه‌ت و سامانى خۆیان ئاشکرابکه‌ن بۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستان. وتیشى»ئه‌م فۆرمه وه‌زیرو سه‌رۆک و حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و په‌رله‌مانتاره‌کانیش ده‌گرێته‌وه کهپهرلهمانتارهکان هه‌موویان فۆرمه‌که‌یان وه‌رگرتووه‌و گهڕاندویانهتهوهو کێشه‌یان نه‌بووه«. له‌باره‌ى وه‌زیره‌کانى کابینه‌ى پێشووه‌وه، وتى» له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا بۆیان کراوه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌یان دیاریکراوه، به‌ڵام دواى خانه‌نشینبوونیان لئێستادا نه‌کراوه، چونکه هه‌ندێکیان خانه‌نشینیان ته‌واونه‌کردووه و دواى ئه‌وه ده‌ست بهڕێکارهکانى ده‌کرێت.
هاوڵاتى، شاناز حه‌سه‌ن خولیاى ئه‌سپسوارى، ده‌شنێ جه‌زاى ته‌مه‌ن 20 ساڵانى بۆ یانه‌ى ئه‌سپسوارى گاردینیا راکێشاوه، که‌ماوه‌ى چه‌ند مانگێکى که‌مه له‌سلێمانى کراوه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت له رێگه‌ى راهێنانه‌وه ببێته ئهسپسوارێکى شاره‌زا. ده‌شنێ که‌ماوه‌ى مانگێکه سه‌ردانى ئه‌و یانه‌یه ده‌کات، پێشتر له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئه‌سپسوارى کردووه، به‌ڵام ئێستا له‌یانه‌ى سلێمانى ده‌یه‌وێت خولیاکهى په‌ره‌پێبدات «ئه‌سپسوارى زۆر به‌چێژه‌و حه‌زده‌که‌م وه‌ک وه‌رزشه‌کانى تر په‌ره‌ى پێبدرێت». «زۆر خۆشحاڵ بووم که له‌کوردستان ئه‌م یانه‌یه کراوه‌ته‌وه، هه‌م وه‌ک وه‌رزش و هه‌م وه‌ک پیشه‌ى کورده‌وارى که‌کورد به‌رده‌وام په‌ره‌ى بهکلتورهکهى خرى داوه، به‌داخه‌وه خه‌ریک بوو ئه‌سپسوارى ده‌بووه وه‌رزشێکى پشتگوێخراو». ده‌شنێ، ئه‌سپسوارى به‌تایبه‌ت بۆ کچان به‌هێزو توانا ده‌زانێت و بۆ هاوڵاتى وتى «پێویسته به‌تایبه‌ت کچان هه‌موو شتێک تاقى بکه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌سپسوارى که‌ده‌بێته مایه‌ى هێزو توانا». یانه‌ى ئه‌سپسوارى گاردینیا ماوه‌ى سێ مانگه کراوه‌ته‌وه‌و سه‌ر به‌که‌رتى تایبه‌ته به‌شێوه‌ى پشک له‌لایه‌ن دوو که‌سه‌وه کراوه‌ته‌وه‌و رووبه‌رى زه‌ویه‌که‌ى چوار دۆنمه‌و 16 ئه‌سپى تێدایه. شێخ سدیق شێخ له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌رى کارگێڕى یانه‌ى ئه‌سپسوارى گاردینیا، وتى «ئامانجمان بووه وه‌ک شوێنێکى کورد‌و کۆمه‌ڵگه‌ى کورده‌وارى و وه‌رزشێکى له‌بیرنه‌کراو ئه‌م شوێنه بکه‌ینه‌وه«. له‌ناو یانه‌که‌دا پێنج گالیسکه هه‌یه، که‌خه‌ڵک ده‌توانێت بۆ کات به‌سه‌ربردن به‌کاریبهێنێت، یاخود وێنه‌ى له‌گه‌ڵ بگرن. هه‌روه‌ها نرخى ئه‌سپسوارى بۆ کاتژمێرێک به (25) هه‌زار دینار دیاریکراوه. به‌ڕێوه‌به‌رى کارگێڕى یانه‌ى ئه‌سپسوارى گاردینیا به هاوڵاتى وت «ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ که‌سێکه که‌خۆى ته‌واو لێی بزانێت و ئه‌سپسوارى بکات، ئه‌گینا بۆ که‌سانى تر نرخه‌که جیاوازه«. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد، له‌پلانیاندایه له‌وڵاتى ئێرانه‌وه، که‌سێک بهێنن خول بکاته‌وه بۆ راهێنه‌ره‌کان و که‌سى تر بتوانن فێرى کارى راهێنه‌رى ببن. له‌ناو یانه‌که‌دا تیمى پزیشکى ڤێتێرنه‌رى هه‌یه بۆ پاراستنى ئه‌سپه‌کان و تیمى و پزیشکیش هه‌یه که له‌هه‌ر حاڵه‌تێکى نه‌خوازراودا ده‌توانێت هاوکارى ئه‌و که‌سانه بکات کهسهردانى یانه‌که ده‌که‌ن. به‌رێوه‌به‌رى یانه‌که وتى «تائێستا حاڵه‌تى وامان نه‌بووه، چونکه ئه‌سپه‌کانمان بۆ راهێنانن و هیچ مه‌ترسییان نییه«. تائێستا زیاتر له (1000) که‌س سه‌ردانى یانه‌ى ئه‌سپسوارى گاردینیاى کردووه، (10 بۆ 12) که‌س خولى تایبه‌تى بینیوه بۆ فێربوون، ئه‌وانه‌ى سه‌ردانیان کردووه که‌سانى جۆراوجۆرن، به‌شێک لهباخچهکانى ساوایان منداڵانیان بردووه‌ته یانه‌که بۆ ئه‌وه‌ى کاتێکى خۆش به‌سه‌رببه‌ن. شێخ سدیق شێخ له‌تیف وتیشى «ئه‌م ئه‌سپسواریه بۆ منداڵان زۆر سودى هه‌یه، چونکه ماوه‌یه‌ک لهئایپادو مۆبایل دورده‌که‌وێته‌وه‌و هه‌ستێکى خۆشى پێده‌به‌خشێت که‌ده‌توانێت ده‌ستى لێبدات و له‌نزیکه‌وه بیبینێت». ئه‌و ئه‌سپانه‌ى له‌یانه‌که به‌خێوده‌کرێن، کوردى و عه‌ره‌بین و زۆربه‌یان ئه‌سپى ره‌سه‌نن و نرخه‌که‌یان له‌یه‌ک ملیۆنه‌وه ده‌ستپێده‌کات تا دوو بۆ سێ ده‌فته‌ر دۆلار، ئه‌و ئهسپانهن که بۆ راهێنان گونجاون. نرخى ئه‌سپسوارى بۆ کاتژمێرێک به (25) هه‌زار دینار دیاریکراوه مه‌ریوان عه‌بدوڵڵا، 28ساڵ، ماوه‌ى مانگێکه سه‌ردانى ئه‌م یانه‌یه ده‌کات و وتى «به‌شدارى خوله‌کانم کردووه بۆ ئه‌وه‌ى فێربم، که‌زۆر گرنگه بۆ مرۆڤ هه‌موو شتێک بزانێت و ئه‌سپسواریش هونه‌ره‌و چێژى تایبه‌تى هه‌یه«. وتیشى» چاوه‌ڕوانم هه‌ر فێربم، ئه‌سپ ده‌کڕم، چونکه زۆرم حه‌ز لێیه که ئه‌سپى تایبه‌ت به‌خۆمم هه‌بێت». گرنگى ئه‌سپسوارى به‌لاى مه‌ریوانه‌وه له‌وه‌دایه هه‌م وه‌رزشێکى گرنگه بۆ ماسولکه‌و جومگه‌کانى مرۆڤ و هه‌م ئه‌سپیش ئاژه‌ڵێکى مرۆڤدۆستهو هه‌ر له‌زووه‌وه خزمه‌تى مرۆڤى کردووه. «ئه‌سپسوارى تایبه‌ته به‌کوردو به‌ده‌ر له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌و وڵاتێکى تر له‌کۆندا به‌رده‌وام هاوکارى مرۆڤ بووه بۆ راپه‌ڕاندنى کاره‌کانى و له‌بۆنه‌و یاده‌کاندا به‌کاریانهێناوه«. یانه‌که دوو راهێنه‌رى هه‌یه، کچێک و کوڕێک کهبڕوانامهیان هه‌یه‌و ده‌توانن به‌شێوه‌ى ئه‌کادیمى به‌شداربووان فێربکه‌ن. منداڵان له‌ته‌مه‌نى هه‌شت ساڵانه‌وه وه‌رده‌گیرێن و خولیان بۆ ده‌کرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى فێربن. په‌ره‌نگ حسێنى، ماوه‌ى دوو ساڵه راهێنه‌ره‌و سه‌ره‌تا وه‌ک حه‌زێک چۆته ئه‌م بواره‌وه‌و دوایى بۆته خولیا‌و به‌رده‌وام بووه تائێستا. ئامانجى په‌ره‌نگ ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌سته خۆشه‌ى لهئهسپسواریهدا هه‌ستى پێکردووه بیبه‌خشێت به‌که‌سى تریش به‌تایبه‌ت ئافره‌تان. وتیشى «ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌یه که‌سه‌که له‌ئه‌سپ نه‌ترسێت و خۆشه‌ویستى بۆى هه‌بێت، چونکه کهترسهکهى شکا ده‌توانێت زوو فێربێت». په‌ره‌نگ حسێنى پێیوایه، ئێستا کچان به‌تایبه‌ت حه‌زیان بۆ فێربوونى ئه‌م جۆره وه‌رزشانه هه‌یه که‌زۆر پێویسته کچان له‌هه‌موو بوارێک‌دا بێنه پێشه‌وه. ئه‌و کۆرسانهى له‌یانه‌که ده‌کرێنه‌وه، ماوه‌ى مانگێک به‌رده‌وام ده‌بن، له‌و مانگه‌دا (15) رۆژ، رۆژى کاتژمێرێک وانه‌یان پێ ده‌وترێته‌وه به‌تیۆرى و پراکتیکى به‌نرخى (300) هه‌زار دینار. سه‌نگه‌ر عه‌لى، راهێنه‌ر له‌یانه‌ى ئه‌سپسوارى گاردینیا، ماوه‌ى (10) ساڵه ئه‌م کاره ده‌کات و حه‌زى بۆ ئه‌سپ له‌منداڵییه‌وه هه‌بووه‌و هیوایه‌تى بووه، باوکى پێشتر ئه‌سپى هه‌بووه‌و هه‌ر خۆی فێربووه‌و بۆته ئه‌زمونێک بۆى و وتى «ئه‌سپسوارى حه‌زى پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانى سه‌رکه‌وتوو بیت». وتیشى «له‌به‌ر ئه‌سپه‌کان، زیاتر پاشنیوه‌ڕوان یانه‌که هه‌یه، چونکه لهکهشوههواى گه‌رمدا ئه‌سپه‌کان ماندوو ده‌بن. ئه‌سپ زۆر هه‌ستیاره‌و پێویسته به‌هه‌ستیارییه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتى له‌گه‌ڵدا بکرێت». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، هه‌موو ته‌مه‌نێک سه‌ردان ده‌که‌ن و حه‌زده‌که‌ن فێربن «پێمخۆشه که له‌ته‌مه‌نه جیاوازه‌کان حه‌ز به‌فێربوون ده‌که‌ن».
سازدانى: ئارا ئیبراهیم جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌کێتى له‌هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ده‌دات یه‌کێتى له‌کاتى خۆیدا کۆنگره‌ى چواره‌م ئه‌نجامده‌دات و ده‌شڵێت شوێنى جوگرافى حسابى بۆ کراوه بۆ دیاریکردنى ئه‌ندامانى کۆنگره ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى مه‌ڵبه‌نده‌کانه‌وه. حاجى مهسیفى، جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌کێتى له‌هه‌ولێر له‌مچاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ده‌شڵێت:» له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین له‌کۆنگره‌دا سکرتێرى نوێ بۆ یه‌کێتى هه‌ڵببژێردرێت». هه‌روه‌ها ئاماژه به‌به‌شداریان له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و وتى: «یه‌کێتى له‌ناو کابینه‌ى نۆیه‌مدا بڕیار به‌ده‌ست نییه«. هاوڵاتى: کۆنگره‌ى یه‌کێتى 7ى 12ى ئه‌مساڵ ئه‌نجامده‌درێت، له‌کاتێکدا ده‌نگۆى دواخستنى هه‌یه؟ حاجى مهسیفى: یه‌کێتى له‌کۆبوونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تیدا بڕیاریداوه له 7ى 12ى ئه‌مساڵ کۆنگره‌ى چواره‌مى خۆى ئه‌نجامبدات، تائێستا هیچ بڕیارێکى دیکه ده‌رنه‌چووه، ده‌نگۆ ئه‌رزشى نییه بۆ دواخستنى؟ هاوڵاتى: ئاماده‌کارییه‌کانى کۆنگره تا ئه‌کاته ته‌واو ده‌بێت؟ حاجى مهسیفى: لیژنه‌ى باڵاى ئاماده‌کارى کۆنگره خه‌ریکى کارهکانییهتى و چه‌ندین لیژنه‌ى دیکه پێکهێندراون بۆ مه‌ڵبه‌نده‌کانیش بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبکرێت بهکۆنفرانسى مه‌ڵبه‌نده‌کانیش له‌سه‌ره‌تاوه‌و خه‌ریکین بۆ ته‌واوکردنى کاره‌کان. هاوڵاتى: تا چه‌ند شوێنه جوگرافییه‌کان ئه‌وله‌ویه‌تى پێده‌درێت بۆ دیاریکردنى ئه‌ندامانى کۆنگره؟ حاجى مهسیفى: هه‌یکه‌لى حزبى یه‌کێتى له‌سه‌ر بنه‌ماى شوێنى جوگرافى حسابى بۆ کراوه، که‌ده‌ڵێت هه‌ولێر، مه‌ڵبه‌ندى سنورى جوگرافى خۆى هه‌یه‌و هه‌موویان به‌پێى سنورى جوگرافى مه‌ڵبه‌ندى خۆیان هه‌یه‌و به‌وپێیه هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت بۆ ئه‌ندامانى کۆنگره. هاوڵاتى: ئه‌نجومه‌نى دانایان له‌ناو یه‌کێتى پێکده‌هێندرێت که‌باسى کۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌کرێت سه‌رپه‌رشتى بکات؟ حاجى مهسیفى: ئه‌وه هه‌موو بیروڕایهو هه‌ندێک ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نى پیران و یا ئه‌نجومه‌نى شاره‌زایان بێت، به‌ڵام تائێستا ساغنهبۆتهوهو ئه‌و شته له‌کۆنگره ساغدهبێتهوهو یه‌کلاییده‌کرێته‌وه. هاوڵاتى: یه‌کێتى سکرتێرێکى ده‌بێت یا پره‌نسیپى هاوسه‌رۆکى جێبه‌جێ ده‌کات؟ حاجى مهسیفى: هه‌ندێ شت وه‌کو فه‌رهه‌نگ له‌ناو یه‌کێتیدا ماوه‌ته‌وه، مه‌سه‌له‌ى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ناوێکى گه‌وره‌یه‌و هه‌رگیز پێویست به‌وه ناکات ناوه‌که‌ى بگۆڕێت، یه‌کێتى بهسکرتێرهکهیهوه جوان بووه، سکرتێر له‌ئه‌ده‌بیاتى یه‌کێتیدا ماوه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان سکرتێرێکى نوێ بۆ یه‌کێتى هه‌ڵببژێردرێت ده‌کرێت جێگرێکى هه‌بێت، نه‌ک سیستمى هاوسه‌رۆکى په‌یڕه‌و بکرێت، ئیتر مه‌کته‌بى سیاسى جێبه‌جێکارى بڕیاره‌کان بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ده‌سه‌ڵاته‌کان دابه‌شبکرێت له‌ناو یه‌کێتیدا و ده‌سه‌ڵات له‌ناو یه‌ک که‌سدا کۆنه‌کرێته‌وه. هاوڵاتى: قسه‌یه‌ک هه‌بوو که مام جه‌لال سکرتێرى یه‌کێتى کهکۆچى دوایى کردووه وه‌ک سکرتێرى فه‌خرى بمێنێته‌وه‌و هاوسه‌رۆکى هه‌ڵببژێردرێت له‌کۆنگره‌دا؟ حاجى مهسیفى: مام جه‌لال پیاوێکى زۆر دیموکراسى و تێگه‌یشتوو بووه، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه له‌پاش ئه‌و که‌سى دیکه وه‌ک سکرتێر دیارى نه‌کرێت. هاوڵاتى: ئایا یه‌کێتى به‌شدارى حه‌قیقییه له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا؟ حاجى مهسیفى: ئێستا ئێمه گلییهمان هه‌یه که‌یه‌کێتى هاوبه‌شێکى راسته‌قینه نییه له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا، ئێمه کاتى خۆى رێککه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتیدا کردووه، کهواژۆکهى له‌نێوان براى به‌رێز کاک کۆسره‌ت و کاک نێچیرڤان بارزانى بووه، ئه‌و رێکه‌وتنه تائێستا وه‌کو پێویست جێبه‌جێ نه‌کراوه، رێکه‌وتنه‌که له‌سه‌ر شه‌راکه‌تى راسته‌قینه‌ى یه‌کێتى بووه له‌کابینه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم. ئێستا یه‌کێتى له‌ناو حکومه‌تى هه‌رێمدا بڕیار به‌ده‌ست نیه هاوڵاتى: واتا یه‌کێتى بڕیار به‌ده‌ست نییه له‌ناو حکومه‌تدا؟ حاجى مهسیفى: یه‌عنى ئه‌و ئیستحقاقاتانهى که‌خۆمان هه‌مانه وه‌ک خۆى جێبه‌جێ نه‌کراوه، رێکه‌وتنى یه‌که‌م له‌سه‌ر چۆنێتى شه‌راکه‌تى یه‌کێتیه له‌حکومه‌تدا، دووه‌م ئه‌و پۆستانه‌ى به‌ر یه‌کێتى ده‌که‌ون هیچیان وه‌ک پێویست جێبه‌جێ نه‌کراون. بۆ نمونه ئه‌و ده‌ستانه‌ى به‌ر یه‌کێتى که‌وتووه فه‌رمانى ده‌ستبه‌کاربوون بۆ هیچیان ده‌رنه‌چووه، ئه‌و وه‌کیل وه‌زیرانه‌ى به‌ر یه‌کێتى که‌وتوون فه‌رمانى ده‌ستبه‌کاربوونیان بۆ ده‌رنه‌کراوه، پێده‌چێت پارتى بێجگه له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم، هه‌ر له‌ناو حکومه‌تدا حکومه‌تێکى سێبه‌رى هه‌بێت، شه‌ش حه‌وت یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ فڵان ئیش و فڵان کار حکومه‌تى سێبه‌ره‌و پارتى دروستى کردووه، یه‌کێتى ئێستا له‌ناو حکومه‌تدا بڕیار به‌ده‌ست نییه. هاوڵاتى: قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه له‌ناو حکومه‌تدا؟ حاجى مهسیفى: کۆبوونه‌وه‌یه‌ک کرابوو بۆ دیارى کردنى ده‌سه‌ڵاته‌کانى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى رێکه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه. هاوڵاتى: پێت وایە حکومەت چاکسازی دەستپێکردووە؟ حاجى مهسیفى: کابینه‌ى نۆیه‌م هه‌ندێ شتى کردووه به‌رانبه‌ر به‌و که‌سانه‌ى که پاره‌یان به‌هه‌وانته ده‌ستده‌که‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌و شه‌ریک بوون و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى مه‌سئول شه‌ریک بوون، به‌شێک له‌و ده‌ستانه بڕدراون، به‌ڵام هێشتا ماون ئه‌و ده‌ستانه ببڕدرێن، به‌ڵام هێشتا جێى دڵخۆشى نییه بڵێن چاکسازییه‌کان له‌ناو حکومه‌ت کراون. هاوڵاتى: یه‌کێتى له‌ڕووى پێگه‌ى جه‌ماوه‌رییه‌وه له‌هه‌ولێر چۆنه له‌کاتێکدا به‌شێک لهکادرهکان له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک گله‌ییان هه‌یه؟ حاجى مهسیفى: ئێمه وه‌کو یه‌کێتى جه‌ماوه‌رمان له‌سێ پۆلێندایه، له‌دهۆک خراپین، له‌هه‌ولێر باشین، له‌سلێمانى زۆر باشین، به‌ڵام له‌هه‌ولێر جه‌ماوه‌رى باشمان هه‌یه‌و تێکۆشانى یه‌کێتى ده‌ناسێت. به‌هه‌زاران کادرمان هه‌یه له‌هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى کادرێک یان دوو کادر نه‌توانراوه ئیشێکى بۆ بکرێت گله‌یى ده‌بێت، به‌ڵام ناکاته ئه‌وه‌ى که‌جه‌ماوه‌ر هه‌موو گله‌یى له‌یه‌کێتى بکات. هاوڵاتى: له‌هه‌ولێر پۆستى ئه‌نجومه‌نه خۆجێییهکانتان وه‌رنه‌گرتووه، بۆچى؟ حاجى مهسیفى: پارتیش له‌سلێمانى پۆستى حکومه‌ته خۆجێییه‌کانى وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت حکومه‌تى هاوڵاتیان بێت، حه‌ز ده‌که‌م من له‌دهۆک بکه‌نه قایمقام، براده‌رێکى پارتی یا ئیسلامى له‌هه‌ڵه‌بجه بکه‌نه قایمقام، چونکه حکومه‌ت ئاوا ده‌بێت، ئه‌و سیما دووئیداره‌ییه هه‌ر ماوه له‌نێوان شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا. هاوڵاتى: پێتوایه ئه‌گه‌ر کۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌سعود بارزانى پێکه‌وه دابنیشن ده‌توانن بڕیارى له‌سه‌ر بده‌ن کهسیماى دوو ئیداره‌یى نه‌مێنێت له‌هه‌رێمى کوردستاندا؟ حاجى مهسیفى: بۆ ناتوانن ، به‌ره‌وه‌ڵا پێکه‌وه دابنیشن و گفتوگۆ بکه‌ن ده‌توانن هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا بڕیارى له‌سه‌ربده‌ن، به‌ڵام مومکینه ئێمه وه‌کو یه‌کێتى سێ هه‌نگاو بچینه پێشه‌وه، براده‌رانى پارتى دوو هه‌نگاو بچنه دواوه. هاوڵاتى: عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى پاکێجی پۆسته‌کانى داوه‌ته مه‌سرور بارزانى بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌کانى ناو کابینه‌ى نۆیه‌م و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان؟ حاجى مهسیفى: له‌سێ رۆژى رابردوودا کۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان کاک عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌ناو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کرابوو، نه‌مزانى ئه‌نجامه‌که‌ى چى بووه. کێشه‌کانى ئێمه‌و پارتى بریتین لهدانهنانى پارێزگارى که‌رکوک که له‌نێوان یه‌کێتى و پارتى رێکه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه، شه‌راکه‌تى ئێمه‌یه له‌حکومه‌ت و کابینه‌ى نۆیه‌م. هاوڵاتى: له‌سه‌ر دۆخى رۆژئاوا بۆچوونى یه‌کێتى چۆن بووه؟ حاجى مهسیفى: به‌یاننامه‌یه‌کمان ده‌رکرد له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه دڕندانانهى تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا ئه‌نجامى داوه، له‌هه‌ولێر بهجهماوهرێکى زۆره‌وه چوونه به‌رده‌م بیناى یوئێن و نامه‌شمان پێدان له‌گه‌ڵ حزبه‌کانى دیکه، ئێمه دژى ئه‌و تاوان و دڕندهییهین که‌تورکیا ده‌یکاته سه‌ر رۆژئاواى کوردستان.
هاوڵاتى، ماردین نورەدرین سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى دارایی رایگه‌یاند، هێشتا هیچ بڕیارێک نییه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى پله به‌رزکردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران، له‌کاتێکدا چه‌ند وه‌زاره‌تێک باس لهدهستپێکردنهوهى ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌که‌ن. سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌نووسراوێکدا که‌ئاڕاسته‌ى په‌روه‌رده‌ى سه‌رجه‌م شاره‌کانى کردووه داوایکردووه زانیارى وورد له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان بۆ ساڵه‌کانى (2016 - ٢٠١٧ - ٢٠١٨ - ٢٠١٩ - 2020) که‌شایسته‌ى به‌رزکردنه‌وه‌ى موچه‌ن به‌لیستێک بنێرن بۆ وه‌زاره‌ت. سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى دارایی داوای کرد ناوی نەهێنرێت لەبەر هەستیاری بابەتەکە، به هاوڵاتى راگه‌یاند «له‌کاتى قه‌یرانى داراییدا حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڕێنمایى پله به‌رزکردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌ستاندوه هیچى به‌یاسا نه‌بووه، هه‌تا مه‌سه‌له‌ى پاشه‌که‌وتى موچه‌ش به‌یاسا رێکنه‌خراوه«. وتیشى «له‌دواى قه‌یرانى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌وڵده‌دات ئه‌مانه بچنه‌وه سه‌ر رێگه‌ى خۆیان، من وه‌ک خۆم هیچ بڕیارێکى وام نه‌بیستوه، به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌کان خۆیان ده‌توانن داوا ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دووباره ده‌ستپێبکاته‌وه«. له‌ساڵى ٢٠١٦ه‌وه حکومه‌تى هه‌رێم پله به‌رزکردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌ستاندووه، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر له‌به‌رزکردنه‌وه‌ى پله‌کانیان بێبه‌ش بوون و دیار نییه که‌ى ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
راپۆرتی: زە گرەی زۆن وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمریکا هێرشی تووند دەکەنە سەر هێزە بەکرێگیراوەکانی تورکیا لە «میلیشیا عەرەبەکان» لەبەرامبەر کوشتن و سەربڕینی کوردەکان لەباکوری سوریا. ئامارێکی نوێ لەتورکیا دەریدەخات کە بەنزیکەیی هەموو ئەو میلیشیایانە لەپێشتردا لەلایەن «سی ئای ئەی» و پنتاگۆنەوە راهێنانیان پێکراوە و پڕچەک کراون. لەسەرەتای دەستپێکی داگیرکارییەکەی تورکیا بۆ باکوری سوریا، گرتە ڤیدۆیەک بڵاوبویەوە کە ئەندامانی هێزە بەکرێگیراوەکانی تورکیا لە «سوپای نیشتمانی سوریا» دیلە کوردەکان دەکوژن، ئەمەش بەگژداچوونی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و بووە پاڵنەر بۆ بەرپرسە حکومییەکان، شارەزاو ئەکادیمییەکان، سیاسەتمەدارە دیارەکانی ئەمریکا تاتووڕەیی خۆیان دەرببڕن دژی دڕندەییەکەیان. لەپێگەی واشنتۆن پۆست، بەرپرسێکی ئەمریکی ئیدانەی ئەم میلیشیایانەی کرد‌و بە «شێت و متمانەپێنەکراو» ناوزەندی کردن. بەرپرسێکی دیکە بە «بە خوێن‌ڕێژ و رێگر و چەتە» وەسفی کردن «کە دەبێت لەسەر رووی زەوی ریشەکێش بکرێن». هاوکات هیلاری کلینتۆن، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا دیمەنەکەی بە «تۆقێنەر» ناوزەند کرد‌و بەتایبەتی سەرۆک ترەمپی تۆمەتبارکرد بۆ ئەو دڕندەییە. بەڵام ئەو شەڕکەرانەی لە دڕندەییەکەی باکوری سوریادا بەشدارن تەنها پیاوە خێڵەکییەکان نین کە هەڕەمەکییانە لە سوپایەکی تایبەت بەئۆپەراسیۆنێک کۆکرابێتنەوە. لەڕاستیدا زۆربەیان ئەندامی پێشووی سوپای سوریای ئازاد بوون، ئەو هێزەی کاتی خۆی لەلایەن سی ئای ئەی و پنتاگۆنەوە پڕچەککران و وەک «یاخیبوو (دژەحکومەت)ی میانڕەو» بانگەشەیان بۆ دەکرا. بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن ناوەندی توێژینەوە بۆ توێژینەوەی سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی سەر بەحکموتی تورکیا لەم مانگەدا بڵاوکراوەتەوە، «لە ٢٨ بەرەی [هێزە بەکرێگیراوەکانی تورکیا] ٢١ بەرەیان پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی کراون، سێ بەرەیان لەڕێی پرۆگرامی پنتاگۆن (وەزارەتی بەرگری ئەمریکا)وە بۆ رووبەڕوبوونەوەی داعش. ١٨ بەرەیان لەلایەن ژووری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و رێکخستنی پشتیوانییەکانەوە لەتورکیا، کە کورتکراوەکەی «MOM”ە، کەرەستە و هاوکاریان بۆ دابینکراوە، کەژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی «هاوڕێکانی سوریا» بوو بۆ پشتیوانیکردنی ئۆپۆزسیۆن. هەرەوەا ١٤ بەرە لە ٢٨ بەرەکە مووشەکی دژە تانکیان «TOW”ی ئەمریکیان وەرگرتووە». بەواتایەکی تر، بەنزیکەیی سەرتاسەری دامەزراوە نەیارەکەی دژی ئەسەد کە لەلایەن ئیدارەی ئۆباماوە پڕچەک و هاوکاری کراوە، ئێستا لەلایەن سوپای تورکیاوە ئاراستەی گۆڕاوە تا ئەوەی سەرکردایەتی داگیرکارییە دڕندەییەکەی باکوری سوریای پێ بکات. سەرکردەی ئەم هێزە سالم ئیدریسە، ئێستا «وەزیری بەرگری حکومەتە کاتییەکەی» سوریایە بەپاڵپشتی تورکیا. سالم هەمان کەسایەتی بوو کە میوانداری لە «جۆن مەکین»ی ئەندامی ئەنجومەنی پیران کرد کاتێک لەشکرکێشییەکەی سوریای دەستپێکرد لە ٢٠١٣. سەلیم ئیدریس کاتی خۆی بەڵێنیدا، «ئێمە دەجەنگین دژی هەموو ئەو رێکخراوە تیرۆرستیانەی لەلایەن پەکەکە و پەیەدەوە رابەرایەتیان دەکرێت». ساڵی ٢٠١٣ سەلیم ئیدریس وەک پاڵەوان لەواشنتن دەناسێنراو بانگەشەی ئەوەی بۆ دەکرا کە سەرکردەی داهاتووی سوریا دەبێت. کاتێک سیناتۆر جۆن مەکین لەئایاری ٢٠١٣دا سەردانە لەپڕەکەی ئەنجامدا بۆ سنوری تورکیا-سوریا بەو هیوایەی هانی لەشکرکێشی سوپای ئەمریکا بدات، لەلایەن سەلیم ئیدریسەوە بەگەرمی پێشوازی لێ‌کرا. “ئەوەی ئێمە دەمانەوێت لەحکومەتی ئەمریکا ئەوەیە کە بڕیار بدات پاڵپشتی شۆڕشی سوریا بکات بەچەک و تفاق، موشەکی دژە تانک، چەکی دژە فڕۆکە»، سەلیم ئیدریس ئەمەی بە (جۆش رۆجین)، پەیمانێرو بانگەشەکەری گۆرانکاری رژێم لەسوریا وت. هەرچەندە سەلیم و هاوپەیمانەکانی هەرگیز ئەو لەشکرکێشییە فراوانەی دەیانویست بەدەستیاننەهێنا بەڵام چەندەها باری چەکی قورسیان بەدەست گەشت، لەوانە سەدەها موشەکی دژە تانک. ئەو «دیمەنە تۆقێنەرانەی» ئەم کۆمەڵە توندڕەوانە ئەنجامی دەدەن دژی کوردەکان نوێ نین و لەڕاستیدا لە حەوت ساڵی رابردوودا هەمان کاریان ئەنجامداوە لەسەرتاسەری سوریادا. پێشتر کاتێک ئامانجیان گۆڕینی رژێم بوو لەسوریا، پاڵپشتی تەواوەتی و رەزامەندی واشنتنیان هەبوو. بەڵام ئێستا کە ئەندامانی هێزێکی بریکاری زیاتر دڵسۆزی ئەمریکا کوشت‌وبڕ دەکەن، دابینکەرو بەخێوکەرەکانیان لەهەڵوەداندان بۆ سەرکۆنەکردن و ناوزەندکردنیان بە «چەتە و ڕێگر». سوپای سوریای ئازاد‌و کڵاو سپییەکان بوون بەسوپای بەکرێگیراوی تورکیا بۆ یەکەمجار لەمارسی ٢٠١٨ تورکیا شۆرشگێرانی دژە ئەسەدی لەدژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی کوردی بەکارهێنا کاتێک کەشاری عەفرینی داگیرکرد لەئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون. ئەو پەلامارە زنجیرەیەک دڕندەیی بەخۆیەوە بینی، هەر لەشێواندنی لاشەی ژنە کوردێکی شەڕەڤان تا تاڵان‌کردنی عەفرین. ئەو تاوانانەی جەنگ بەشێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن شەڕکەرانی سوپای سوریای ئازادەوە ئەنجام دەدران – کۆکراوەی ئەو «یاخیبووە میانڕەو»انەی لەلایەن (سی ئای ئەی)ەیەوە پێشتر چەکیان بۆ دابینکراوە. هەروەها رێکخراوی کڵاو سپییەکانیش ئامادەییان هەبوو لەعەفرین، ئەو رێکخراوەی بە فەرمی بە «بەرگریکاری مەدەنی سوری»ناسراوە و پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی نۆبڵ، هەروەها لەلایەن میدیای رۆژائاواوە بە رزگارکەری مەدەنی پیایانهەڵدەدراو بەشێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن حکومەتی ئەمریکا و بەریتانیاوە بودجەیان بۆ دابیندەکرا. کڵاو سپییەکان وەک یاریدەدەری هێزە بەکرێگیراوەکان هاتنە شارەکەو خۆشیان وەک بریکاری تورکیا کاریان دەکرد. دوای ئەوەی تورکیا و هێزە نەیارە بریکارەکانی زۆرینەی دانیشتوانی کوردی شارەکەیان پاکتاوی نەژادی کرد، کڵاو سپییەکان بەڵێنیاندا «بنیادی بنێنەوە»، بۆ «گەڕاندنەوەی شارەکە بۆ جوانیەکەی پێشووی خۆی». تەنانەت لەهەڵمەتێکی وێنەییدا ناوی عەفرینیان بە عەرەبی نەخشاند بە خۆبەخشەکانیان. ئەم مانگە، کاتێک شەڕکەرە پشتئەستوورەکان بەتورکیا گەڕانەوە بۆ باکوری سوریا، دەستبەجێ دڕندەیی دەستی پێکردەوە. هەڤرین خەلەف، سیاسەتمەدارێکی کوردی سوریا‌و هاوسەرۆکی پارتی ئایندەی سوریا، لە ئۆتۆمبیلەکەی بەڕاکێشان دەرهێنرا لەلایەن میلیشیکانەوە و لەگەڵ شۆفێرەکەیدا کوژرا. کوردانی تر، لەوانە دوو دیلی بێ چەک لەکاتی ڤیدیۆ گرتنیان لەلایەن بریکارەکانی تورکیاوە دەکوژرێن. دواتر چەتە بەکرێگیراوەکان بەئەنقەست دەستیانکرد بە ئازادکردنی دیلە داعشەکان لە بەندیخانە بێ پاسەوانەکاندا، ئەمەش ئازادکردنی هاوڕێ هاوفکرەکانیان لێکەوتەوەو رەوانەیانکردن بەرەو مەیدانی جەنگ. هیچ یەکێک لەمانە ئەگەری روودانی نەدەبوو ئەگەر واشنتن چەندین ساڵ و ملیارەها دۆلاری خەرج نەکردایە لەپاڵپشتیکردنی سوپای ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
هاوڵاتى فشاره‌کان له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق چڕبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه، ئه‌ویش به‌کارتى چاکسازى و گۆڕانکاریی شه‌ڕى مانه‌وه ده‌کات، له‌سه‌ر ئه‌و کورسییه‌ى کهخۆپیشاندانهکان پایه‌کانیان له‌رزۆک کردووه. ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌کانى به‌غداو چه‌ند شارێکى دیکه‌ى عێراق له‌ڕۆژى هه‌ینییه‌وه، فشاره‌کانى سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى زیاتر کردووه، له‌کاتێکدا ته‌نها ماوه‌ى ساڵێکه وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ستبه‌کاربووه. چه‌ند کاتژمێرێک پێش خۆپیشاندانه‌که‌و به‌ره‌به‌یانى رۆژى پێنجشه‌ممه، عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ڕێگه‌ى وتارێکه‌وه که‌تێیدا چه‌ند بڕیارێکى چاکسازى راگه‌یاند، وه‌کو گۆڕانکاریی وه‌زاریی و که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى پله باڵاکان بۆ نیوه، هه‌وڵیدا رێگه له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌کان بگرێت، به‌ڵام ئه‌وانه به‌س نه‌بوون بۆ رازیکردنى خۆپیشانده‌رانى توڕه له‌گه‌نده‌ڵى و پشک پشکێنهى حزبى و بێکارى. جه‌مال کۆچه‌ر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق پێیوایه، ئاماژه‌کان به‌ره‌وئه‌وه‌ن که‌ئه‌م کابینه‌یه کۆتایی بێت «پێده‌چێت ته‌مه‌نى ئه‌م کابینه‌یه ته‌نها ئه‌وه‌نده بێت و چیتر عادل عه‌بدولمه‌هدى تواناى ئه‌وه‌ى نه‌بێت که‌به‌رگرى بکات بۆ مانه‌وه‌ى». وتیشى «ئێستا هاوکێشه‌که گۆڕاوه، پێشتر بۆ لابردنى سه‌رۆک وه‌زیران و دانانى که‌سێکى دیکه له‌شوێنى، پێویست بوو لایه‌نه جیاجیاکان و شیعه‌و کورد‌و سوننه رازى بکرانایه، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌که چووه‌ته ده‌ستى شه‌قام، چیتر ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ى پێشوو کاریگه‌ریى نییه«. به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، پێشتر عادل عه‌بدولمه‌هدى سێ جار داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى پێشکه‌ش کردووه، به‌ڵام به‌فشارى ئه‌و لایه‌نانه‌ى له‌پشت دانانییه‌وه بوون پاشگه‌زبووه‌ته‌وه «به‌ڵام ئێستا پێناچێت چیتر تواناى مانه‌وه‌ى مابێت، به‌تایبه‌ت که‌خه‌ڵک له‌خۆپیشاندانه‌کاندا کوژران». باسى له‌وه‌شکرد، ئێستا بژارده‌ى ئه‌وتۆ له‌به‌رده‌م سەرۆک وه‌زیران نه‌ماوه، به‌تایبه‌ت که پێشتر باسى لایه‌نى سێیه‌مى ده‌کرد که‌ده‌ستى له‌کوشتنى خۆپیشانده‌راندا هه‌بووبێت، به‌ڵام دواى بڕیاره‌کانى خۆى بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له‌خۆپیشاندان بکرێت و دیسان خه‌ڵک کوژرایه‌وه، هه‌ڵوێستى لاواز بووه‌و پێناچێت بمێنێته‌وه. له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى کورده‌وه، جه‌مال کۆچه‌ر پێیوایه، ده‌بێت کورد به‌یه‌کده‌نگى له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، نه‌ک لایه‌نه‌کان به‌جیا له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان کۆبنه‌وه، هه‌روه‌ها کورد به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خۆى دیاری بکات و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مامه‌ڵه بکات. له‌خۆپیشاندانه‌کانى رۆژانى هه‌ینى و شه‌ممه‌دا زیاتر له (40) که‌س کوژراون و زیاتر له‌سێ هه‌زار که‌سیش برینداربوون، له‌کاتێکدا حکومه‌ت پێشتر به‌ڵێنى پاراستنى گیانى خۆپیشانده‌رانى دابوو. هه‌ر له‌خۆپیشاندانه‌کاندا زیاتر له (50) باره‌گاى حزبى و حکومى سوتێنران. هه‌رچه‌نده ئه‌و ره‌وشه بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌واڵێکى باش نه‌بوو، به‌ڵام وتاره‌که‌ى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى شیعه‌کان له‌نه‌جه‌ف هیواى مانه‌وه‌ى له‌پۆسته‌که‌ى پێبه‌خشییه‌وه، کاتێک باسى له‌ئه‌نجامدانى چاکسازى کرد، هاوشێوه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى. عه‌بدولمه‌هدى له‌وتاره‌که‌یدا که‌پێش ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌کان پێشکه‌شیکرد رایگه‌یاندبوو، هەفتەی داهاتوو گۆڕانکاری وزاری دەکەن دوور لەپشک پشکێنەو جەخت لەسەر توانا‌و سەربەخۆیی وەزیرەکان و ئامادەیی ژنان و گەنجان دەکەنەوە، پشتگیری لەدامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و دامەزراندنی دادگای باڵا دەکەن بۆ دادگایی‌کردنی گەندەڵکاران، موچەی پلە باڵاکان بۆ نیوە کەمدەکەنەوە. هەروەها عەبدولمەهدی کەربەلائی، نوێنەری ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی لەوتاری هەینیدا لەکەربەلا جەختیکردەوە، چاکسازیی لەحکومەت و دامودەزگاکاندا بەڕێگای ئاشتیدانە دەکرێ و داواش لەعێراقییەکان دەکات ریزەکانیان یەکبخەن و داواکانیان بگەیەنن. میران محه‌مه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌فراکسیۆنى یه‌کێتى پێیوایه، عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌رگرى ده‌کات بۆ مانه‌وه‌ى له‌پۆسته‌که‌ى و ده‌توانێت بمێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت کهخۆپیشاندانهکان به‌و شێوه فراوانه نه‌بوون که چاوه‌ڕوانده‌کرا، هه‌روه‌ها مه‌رجه‌عیه‌ت پشتیوانى بۆ ده‌ربڕى و بۆ یه‌که‌مجار له‌م ره‌وشه‌دا باسى پاراستنى خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌کات که رۆڵیان هه‌بووه لهتێکشکاندنى داعشدا. عادل عه‌بدولمه‌هدى شه‌ڕى مانه‌وه ده‌کات، ئه‌و ئێستا خۆى وه‌زیره‌کان ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ى بمێنێته‌وه میران محه‌مه‌د به هاوڵاتى وت «عادل عه‌بدولمه‌هدى شه‌ڕى مانه‌وه ده‌کات، ئه‌و ئێستا خۆى وه‌زیره‌کان ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ى بمێنێته‌وه، ره‌نگه گۆڕانکاریی وه‌زاری و چاکسازیش که‌مێک دۆخه‌که هێوربکاته‌وه، به‌ڵام گرنگ چاکسازیی ریشه‌ییه«. له‌کاتێکدا ته‌نها ساڵێک به‌سه‌ر کابینه‌که‌یدا تێپه‌ڕیوه چه‌ند مانگێکه پرسی گۆڕانکاریی وه‌زارى هاتووه‌ته ئاراوه‌و باس له‌ئه‌گه‌رى گۆڕینى پێنج وه‌زیر ده‌کرێت، به‌ڵام هێشتا هه‌نگاوى کرداریی له‌و باره‌یه‌وه نه‌نراوه. هه‌رچه‌نده عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌وه ناسراوه که له‌کاتى هه‌ر فشارێکدا ده‌ستله‌کارده‌کێشێته‌وه، به‌ڵام میران محه‌مه‌د پێیوایه کاتێک عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستله‌کارده‌کێشێته‌وه که به‌ته‌واوى بێ پشت و په‌نا بمێنێته‌وه‌و مه‌رجه‌عیه‌ت و هێزه‌کان پشتیوانى نه‌که‌ن «ئه‌گه‌ر نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه له‌گیرفانیدا بوایه وه‌ک ئه‌وه‌ى هه‌ندێک باسى ده‌که‌ن، مانگێک له‌مه‌وبه‌ر وازى ده‌هێنا». پێشتر عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستى له‌چه‌ندین پۆستى جیاجیا کێشاوه‌ته‌وه، که له‌دواى رووخانى رژێمه‌که‌ى سه‌دام حوسه‌ینه‌وه به‌ده‌ستیهێنابوو، به‌ڵام ئاماژه‌کانى ئێستا ده‌ریده‌خه‌ن که پێناچێت بیه‌وێت مل بۆ فشاره‌کانى ئێستا بدات و ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و پۆسته‌ى بێت که نه‌یاره‌کانى چاویان تێبڕیوه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش هێشتا هیچ لایه‌نێک به‌فه‌رمى پشتیوانى داواى خۆپیشانده‌رانی نه‌کردووه بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى سێ سهرۆکایهتییهکە له‌سه‌رووى هه‌مویانه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدى که له‌لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردندایه. کورد دیارترین ئه‌و لایه‌نانه‌یه که‌پشتیوانى له عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رپرسه‌کانى باس له ره‌وایی داواى خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن و دیار نییه هه‌ڵوێسته‌که‌یان تاچه‌ند بڕ ده‌کات بۆ پشتیوانى ئه‌و سه‌رۆک وه‌زیرانه نوێیه که‌هیچ کوتله‌یه‌کى به‌هێزى نییه که له‌په‌رله‌مان پشتیوانى بکات. له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى کورده‌وه له‌م دۆخه‌دا، میران محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه، کورد ئه‌وه‌نده پشتیوانى سه‌رۆک وه‌زیران بکات کهقهزیهکهى خۆى له‌ده‌ستنه‌دات و مه‌ترسی نهخاتهسهر، چونکه هه‌ر که‌سێک له‌دواى ئه‌ویش ببێته سه‌رۆک وه‌زیران هه‌ر ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان بکات، هه‌رچه‌نده به‌وته‌ى ئه‌و ره‌نگه سه‌رکردایه‌تى سیاسی کورد هه‌ڵوێستى به‌شێوه‌یه‌کى تر بێت له‌و باره‌یه‌وه.
نووسینی توونا بەکلەڤیچ - واشنتۆن پۆست وەرگێڕان لەئینگلیزییەوە: ئەحمەد ئەسکەندەری من تورکم و خەڵکی ئەدرنەم. هەموو ژیانی خۆم خەریکی سیاسەت کردن بووم بۆ وڵاتەکەم. چەند ساڵ لەسەر ئەو باوەڕە بووم کەحزبی دەسەڵاتداری داد‌و گەشەپێدان دەتوانێ بەو ئامانجە سەرەتاییانەی خۆی بۆ چاکسازی ئابووری و ئاوەدانیی بگات، من لەدەوڵەتی سەرۆککۆمار رەجەب تەییب ئەردوغاندا کارم کردووە. بەڵام سیاسەتەکانی ئەم دەوڵەتەی ئێستا کەوتوەتە سەر رەوتێک کە من ناتوانم چاوی لێ بنووقێنم. ئەردۆغان پێگەی دەسەڵاتی خۆی لەڕێگای داپڵۆسین و توندوتیژی و بەبەهای ژیانی رۆژانەی خەڵک پتەو دەکات. ئەو نە خزمەت بەبەرژەوندی خەڵکی تورکیا دەکات و نە تەنانەت بەدەوڵەتی تورکیاش، بەڵکو تەنها بۆ خۆیەتی. ئەو ئاڵوگۆڕانەی چەند ساڵێک لەمەوبەر پێم وابوو دەگونجێت ئەنجامبدرێن، ئێستا بەهۆی ئەو رەفتارانەی ئەوەوە بەربەست کراون. ئەم شتە لەهیچ شوێنێک بەئەندازەی ئەو توندوتیژی و شاڵاوە بێمانایەی بۆ سەر باکووری رۆژئاوای سووریا روون و ئاشکرا نییە. ئەردۆغان لەبەرامبەر ئابوورییەکدا کەدەشەلێ و ئۆپۆزیسیۆنێکدا کە فووی تێکراوە جارێکی تر لەڕێگای بەرپاکردنی شەڕەوە دەسەڵاتی خۆی دەنوێنێت. پێشڕەوییەکانی ئەرتەشی تورکیا جگە لەسەدان کوژراوی مەدەنی و ناچارکردنی هەزاران کەس بەژیانی ئاوارەیی و بەجێهشتنی خانەو لانەیان و بۆمبارانی بێبەزەییانە هیچ دەستکەوتێکی تری لێ نەکەوتووەتەوە. ئەوانەی لەناوخۆی تورکیا دژ بەم کردەوەیە راوەستاون و تەنها لەبەرئەوەی ئەمەیان بەشەڕ زانیوە، کەوتوونەتە زیندان. ئاکامەکانی ئەم کارە ئەوەیە کەئاشتی، سەقامگیری و دیموکراسی بۆ دەیان ساڵی داهاتوو لەناوچەکەدا دەکەونە مەترسییەوە. من بەردەوام لەسەر ئەو باوەڕەبووم کە قسەکردن دژ بەم دەستدرێژییە زۆر گرنگە. ساڵی ٢٠١٨ من زیاتر لەهەزار کیلۆمەتر لەئەنکەرەوە بەرەو دیاربەکر بەپێیان رۆیشتم و داواکاری رێگاچارەیەکی ئاشتیخوازانە بووم بۆ کێشەی نێوان دەوڵەت و خەڵکی کورد. ئێستا کە ئەو ئەزموونەی خۆمم وەبیردێتەوە، تێ دەگەم کە بۆ تێکشاندنی ئەو گریمانەیە کە بناغەکەی لەسەر شەڕ دانراوە، هێشتایش دەتوانم کاری لەوە زیاتر بکەم. من کەسێکی تورکم. من لەکاربەدەستانی پێشووی دەوڵەتم. من لەسەر ئەو باوەڕەم کە پارتی کرێکارانی تورکیا واتە پ ک ک – کەسەرۆککۆمار ترامپ بەخراپتر لەداعش وەسفی کردووە – رێکخراوەیەکی تێرۆریستی نییە. دەیان ساڵە رێبەرانی تورکیا بۆ رەوایی دان بەهەموو ئەو دڕندەییانەی دەوڵەتێک دەتوانێ بەرامبەر بەگەلێک بیکات، باس لەهەڕەشەکانی «تێرۆریسمی پ ک ک» دەکەن. هەروەها کەڵک لەهەموو چەشنە پێشێلکردنی سەرەتاکانی مافی مرۆڤ و یاسا نێونەتەوەییەکان وەردەگرن. ئێمەیان فێڕ کردووە کەهەموو کوردێک لەبەر هەبوونی پ ک ک دەبێ حیسابی هەڕەشەی بۆ بکرێت و ئەگەر ئەوانە [واتە پ ک ک] نەبن ئیتر شتێک بەناوی پرسی کورد لەئارادا نییە. ئەوەی کە قەت بەئێمەیان نەگوتووە ئەوەیە کەبزووتنەوەکە کاتێک بناغەی داڕێژرا کە سیاسەتەکانی دەوڵەت بریتی بوون لەوەی کوردەکان وەکو گەلێک واتە ملیۆنەها پیاوو ژن و منداڵ خاوەنی هیچ چەشنە پێناسەیەکی خۆیان نین. ئێمە قەت لەوە تێنەگەیشتین کەخەباتی چەکدارانەی ئەوان تەنها ئەو کاتە دەستیپێکرد کە یەکەم رێبەرەکانیان گیران، خزێندرانە نێو زیندان و ئەشکەنجە دران و لەڕاستیدا بڕیار بۆ دانانی رێکخراوێکی سیاسی تەنها پاش چەند دەیە قەڵاچۆکردن و داپڵۆسین لەلایەن دەوڵەتەوە دەستیپێکرد. ئێمە قەت قبووڵی ناکەین کەهەر هەوڵدانێک بۆ تێکشکاندنی ئامانجەکانی کوردەکان بەزەبری هێز، تواناییەکانی بزووتنەوەکەیانی زۆر زیاتر کردووە نەک کەمتر. دەوڵەتە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا لەبەرئەوە دەستیان داوەتە بژاردەی لەشکریی و تۆقاندنی بیروڕای گشتی کەئامادە نین قبووڵی بکەن ئەوە دەسەڵاتە سیاسییەکانن کە دەبنەهۆی دۆخی خۆلێلانەدەری تێکهەڵچوون. پیاوان و ژنانی گەنج ئەگەر لەسەر ئەو باوەڕە بن کەبژاردەیەکی تریان هەیە، دەست لەماڵ و حاڵی خۆیان هەڵناگرن بۆ خەباتکردن لەشەڕێکی درێژماوەدا. ئەوان کاتێک ئەو کارە دەکەن کەدەبینن لادێکانیان دەسووتێنن، نوێنەرانی هەڵبژێردراویان لەکار دەردەکەن و دەیانخەنە زیندانەوە، زمان و فەرهەنگیان بەتاوان دەژمێردرێن. لەم روانگەیەوە هیچ کەسی تر نییە جگە لەخودی دەوڵەت کە لەئێستادا بەزیندانی کردنی هەزاران کەس لەشارۆمەندان بەهۆی «پڕوپاگەندەی تێرۆریستیی» بووە بەگەورەترین بانگەشەکارو یارمەتیدەر کەخزمەت دەکات بەپەیوست بوون بەڕیزەکانی پ ک کـوە. لەلایەکی ترەوە، خودی ئەم گرووپە [پ ک ک] بەردەوام خوازیاری گەیشتن بەڕێگاچارەیەکی ئاشتیخوازانە بووە. هەر لەسەرەتای دەیەی ١٩٩٠ـەوە چەندین جار ئاگربەسی راگەیاندووەو یەک لەدوای یەک داوای لەدەوڵەت کردووە ڕێگا خۆشبکرێت بۆ گفتوگۆ. رێبەرانی ئەوان تێدەگەن کەوەڵامی نای رێبەرانی ئێمە چییە: ئەو پرسە کە باسی لێوەدەکرێت بریتییە لە مافەکان و بەڕەسمیی ناسین کەهێزەکانی ئەرتەش ناتوانن ئەوە چارەسەر بکەن. بە ئێمە گوتراوە کە لەوانە بترسین و رقمان لێیان بێت چونکوو ئەوانە «جیاوازیی خوازن». من ئێستا بە دڵنیاییەوە دەتوانم وەکو تورکێک بڵێم ئەوە سیاسەتەکانی دەوڵەتە کەسەرچاوەی رق و نانەوەی جیاییە لەناو گەلانی جیاوازی ناوچەکەی ئێمەدا. ئامانجەکانی بزووتنەوەی کورد بریتییە لەفەرچەشنی و ناناوەندگرایی [عدم تمرکز] و ئەمانەن ئەو شتانەی کەدەتوانن دیسانەوە ئەم وڵاتە بەدەوری یەکەوە کۆبکاتەوە. ئێستا ساڵانێکە کۆمەڵگای نێونەتوەیی خۆی بووە بەبەشێک لەکێشەکە نەک ئەوەی رێگاچارە بێت. ساڵانێکە بێ ئەملاوئەولا پشتگیری دەکەن لەشەڕ دژ بەبزووتنەوەی کوردستان. پشتیوانییە نێونەتەوەییەکان لەشەڕی تورکیا دژ بەداخوازە سیاسییەکانی کوردەکان بەتایبەت لەلایەن ئەمریکاوە، تەنیا ئەوانە بەهێز دەکات کەشەڕ بۆ سەقامگیرکردنی دەسەڵاتی خۆیان بەکاردەهێنن و هەروەها ئاشتیخوازەکان بێ دەسەڵات دەکات. هەر بۆیەشە من داوا دەکەم لەدەوڵەتی ئەمریکا پ ک ک لەلیستی رێکخراوە تێرۆریستییەکان بهێنێتە دەر. دەستهەڵگرتن لەم چوارچێوە بەرتەسکەی دژی تێرۆریسم و پێداگری لەسەر تێگەیشتنێکی راستەقینە لە هۆکارەکانی ئەم تێکهەڵچوونانە تاقە رێگایە بۆ گەیشتن بە دیموکراسی، ئاسایش و لەڕاستییدا کۆتایی هێنانە بەم شەڕە. ئەگەر من بتوانم گێڕانەوەی ئەو کۆمەڵگایەی تێیدا لەدایکبووم و ئەو دەوڵەتەی سەردەمانێک کارم بۆی کردووە فڕێ بدەم، هیچ هۆکارێک نییە کە خەڵکانی تر لەسەرانسەری جیهان نەتوانن رێک ئەو کارەی من بکەن. وڵاتەکەی من و تەواوی خەڵکەکەی ئیتر ناتوانن و لەدەستیان نایە جگە لەوە کارێکی تر بکەن.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم فایه‌ق گوڵپى که‌سایه‌تى سیاسی رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌رج نییه ئه‌وه‌ى که‌جه‌که ده‌یڵێت په‌یه‌ده جێبه‌جێى بکات و ئێستا پارتى و یه‌کێتى و که‌جه‌که و په‌یه‌ده زۆر لێک نزیکن. فایه‌ق گوڵپى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاولآتى باس له‌وه‌ده‌کات، هه‌ڵوێسته‌کانى که‌جه‌که له‌سه‌ر رۆژئاواى کوردستان له‌ئاستى سیاسی‌دا هیچ لێکه‌وته‌یه‌کى خراپى له‌سه‌ر رۆژئاوا دروستناکات. هاوڵاتى: که‌جه‌که به‌یاننامه‌یه‌کى ده‌رکردووه له‌سه‌ر دۆخى رۆژئاوا‌و داواى به‌رخودانى فراوان ده‌کات، تاچه‌ند ئه‌وه مه‌ترسى له‌سه‌ر کیانى رۆژئاوا دروستده‌کات؟ فایه‌ق گوڵپى: باسکردنى که‌جه‌که له‌سه‌ر دۆخى رۆژئاواى کوردستان یا هه‌ر لایه‌نێکى دیکه گره‌نتى ناکات که‌ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ کوردانى رۆژئاوا هه‌یه یان نیانه، ئێستا دۆخێک هاتۆته پێشه‌وه له رۆژئاواى کوردستان، ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى که تورکیا‌و روسیا‌و ئه‌مریکاو کورد پێکه‌وه ده‌به‌ستێت تۆزێک شلۆقهو شتێکى جێگیر نییه‌و به‌رده‌وام له گۆڕاندایه، رۆژئاواى کوردستان و هه‌موو کورد ئه‌وه‌ى به‌لایه‌وه گرنگ بووه وه‌ستانى له‌شکرکێشى تورکیا‌و شه‌ڕه‌که بوو، ئه‌مه زۆر زۆر گرنگ بوو، که‌جه‌که ئه‌وه بڵێت یان نا له‌ئاستى سیاسی‌دا هیچ لێکه‌وته‌یه‌کى خراپى له‌سه‌ر رۆئاواى کوردستان ناکه‌وێت، مه‌گه‌ر تورکیا بۆ خۆى گه‌وره‌ى بکات، که‌جه‌که‌ش قسه له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه نه‌کات خه‌ڵک ره‌خنه‌ى لێده‌گرێت، حزبێکى سیاسییه ده‌بێت بۆچونى خۆى هه‌بێت. هاوڵاتى: به‌ڵام به‌یاننامه‌که‌ى که‌جه‌که باسى به‌رخۆدان و قبوڵنه‌کردنى ته‌سلیم بوون ده‌کات؟ فایه‌ق گوڵپى: خۆى شه‌ڕ را‌گرتن شتێکى باشه، شه‌ڕ هه‌یه‌و ته‌سلیم بوون هه‌یه، له‌نێوان شه‌ڕو ته‌سلیم بووندا ده‌رفه‌تێکى زۆر باش هه‌یه بۆ خه‌بات، ئێستا شه‌ڕ راگرتنه‌که کورد بهدڵیهتى، به‌ڵام هه‌ندێ شتى دیکه هه‌یه کورد به‌دڵى نییه ده‌بێت قسه‌ى له‌سه‌ر بکات، خۆ به‌رخودان واتاى شه‌ڕ نییه، له‌به‌رئه‌وه لێکدانه‌وه‌ى واى بۆ بکه‌یت کهئهمهى که‌جه‌که شتێکى ئاساییه یان لێکدانه‌وه‌ى دووه‌م ئه‌وه بێت کهتهدهخولات بێت له‌ناوخۆى رۆژئاواى کوردستان، که‌جه‌که ته‌داخول له رۆژئاواى کوردستان ناکات، ئه‌و به‌یاننامه‌یەى که‌جه‌که هه‌ڵوێستی خۆیانه‌و رایانگه‌یاندووه، تۆزێک بهبهیاننامهکه دیاره کهناکۆکى ده‌بینرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه په‌که‌که‌و په‌یه‌ده یه‌ک هێز نین، دوو هێزى جیاوازن. هاوڵاتى: ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى که‌جه‌که دووى مانگى یانزه‌ى دیاریکردووه بۆ رۆژئاوا کهههستێته سه‌رپێ؟ ئه‌مه مه‌به‌ستى شه‌ڕ نییه؟ فایه‌ق گوڵپى: مه‌به‌ستى تورکیایه‌و ده‌یه‌وێت گه‌لى کورد قڕبکات، ئه‌مه شتێکى باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وان شتێک بکه‌ن بۆ کوردى رۆژئاوا بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لى رۆژئاوا به‌رخۆدانیان به‌رده‌وام بێت. هاوڵاتى: تورکیا زۆرجار په‌یه‌ده‌و په‌که‌که‌ى وه‌ک یه‌ک هێز وه‌سف کردووه، پێتوانییه زیان بهکوردى رۆژئاوا بگات؟ فایه‌ق گوڵپى: تورکیا چه‌ندین جار دانوستانى کردووه‌و له‌گه‌ڵ په‌که‌که دانیشتون بۆ ئه‌وه‌ى کێشه‌ى باکورى کوردستان به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن، ماناى ئه‌وه‌یه تیرۆریست نییه، تورکیا هاتووه له‌گه‌ڵ پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) دانیشتووه، ئه‌ى بۆ له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده دانانیشێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه سنورییه‌کان، ئه‌م سیاسه‌ته‌ى تورکیا مهنتقى تێدا نییه. هاوڵاتى: تا چه‌ند پێتوایه بهییاننامهکهى که‌جه‌که را جیایى ده‌رده‌خات له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانى رۆژئاواى کوردستان و په‌که‌که؟ فایه‌ق گوڵپى: په‌یه‌ده‌و په‌که‌که بۆچوونى جیاوازیان هه‌یه، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى مه‌زڵوم کوبانێ له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌یه‌تى، که به‌ته‌له‌فون قسه‌ى کردووه‌و له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى روسیا قسه‌ى کردووه، ئه‌نجا ئیلهام ئه‌حمه‌د له کۆنگرێسى ئه‌مریکا قسه‌ى کردووه‌و پرسیاریان لێکردووه‌و ره‌خنه‌و پشتیوانیان لێکردووه، به‌ڵام که‌جه‌که ره‌نگه تێبینى هه‌بێت، جیاوازى بۆچوون هه‌یه. هاوڵاتى: پێتوایه هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر دۆخى رۆژئاوا هاوهه‌ڵوێستن؟ فایه‌ق گوڵپى: ئه‌و هه‌موو داوو ده‌رمان و کۆمه‌که بۆ رۆژئاوا به‌هه‌ڵوێستى سیاسى قسه‌یان کرد ماناى ئه‌وه‌یه پارتى و یه‌کێتى و لایه‌نه‌کانى دیکه‌ى باشورى کوردستان له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده له‌رۆژئاوا یه‌کێکن، پشتیوانى رۆژئاوایان کردووه، به‌یاننامه‌که‌ی په‌رله‌مان هه‌موو ره‌خنه‌مان له‌سه‌رى ئه‌وه‌بوو که‌ناوى تورکیاى نه‌هێنابوو، به‌ڵام ئه‌و به‌یاننامه‌یه بۆ رۆژئاوا باشى تێدابوو، مه‌سعود بارزانى ده‌ڵێت هه‌وڵى تێکدانى دیمۆگرافى کوردستان ده‌درێت و ده‌بێت و رێگرى له‌و سیاسه‌ته بکه‌ین، ئه‌مه شتێکى باش بوو، مه‌زڵوم کۆبانێ بروسکه‌ى بۆ مه‌سعود بارزانى ناردووه‌و سوپاسى کردووه. ئێستا له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى کهجهکهو په‌یه‌ده و یه‌په‌گه و هه‌ده‌په و لایه‌نه‌کانى دیکه نزیکبوونه‌وه‌ى زۆر باش هه‌یه. ئێوه ده‌زانن له 15ى مانگ دوو کادرى په‌که‌که له‌چیاى ئه‌زمه‌ڕ شههدیدکران، ئه‌مه هیچ کێشه‌یه‌ک له‌نێوان په‌که‌که‌و یه‌کێتى دروستناکات و شتى گه‌وره‌تر هه‌یه، په‌که‌که به‌رپرسانه مامه‌ڵه ده‌کات و نابێت حزبیانه مامه‌ڵه بکات، که‌جه‌که کۆمه‌ڵێک سهوابتى هه‌یه له‌گه‌ڵ کێشه‌ى میلله‌ته‌که‌یدایه، ماناى ئه‌وه نییه به‌یاننامه‌یه‌کى ده‌رکرد ئیتر لایه‌نه‌کانى دیکه جێبه‌جێى بکه‌ن.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا (پنتاگۆن) قه‌ناعه‌تى به‌تره‌مپ کردووه هه‌زار سه‌رباز له‌باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا جێگیر بکات، دواى ئه‌وه‌ى گه‌وره سیناتۆرهکانى ئه‌مریکا هۆشدارى توندیان پێداوه له‌باره‌ى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا به‌تایبه‌ت دواى چوونى هێزه‌کانى روسیا بۆ ئه‌و ناوچانه. له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا دوو کاروانى جیاوازى هێزه‌کانى ئه‌مریکا به‌ره‌و رۆژئاواى کوردستان گه‌ڕانه‌وه‌و چوونه‌وه ناو خاکى سوریا، له‌کاتێکدا هه‌فته‌ى رابردوو له‌و ناوچانه کشانه‌وه. روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ رۆژى شه‌ممه بڵاویکرده‌وه، کاروانه سه‌ربازییه‌که‌ى ئه‌مریکا له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه هاتووه‌و لهدهروازهى وه‌لید-ى سوریاوه به‌ره‌و شوێنه‌کانى جێگیربوونى سوپاى ئه‌مریکا له‌پارێزگاى دیرهزورى حه‌سه‌که رۆشتووه. کاروانه سه‌ربازییه‌که‌ى ئه‌مریکا لهدهروازهى سێمێلکاى هه‌رێمى کوردستانه‌وه چووه‌ته رۆژئاواى کوردستان. هاوکات، رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مریکی رایگه‌یاند که‌وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا «پنتاگۆن» به‌خستنه‌ڕووی مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی کێڵگه نه‌وتییه‌کانی سوریا، سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ی قایل کردووه به‌هێشتنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا له رۆژئاوای کوردستان. رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریکی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌مریکی ئاگادار له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌مریکا له‌سوریا بڵاویکرده‌وه که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پنتاگۆن دژی بڕیاره‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته بووه بۆ کێشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریکییه‌کان لهسوریاو هه‌وڵی زۆریداوه کهقایلی بکات به‌پێداچوونه‌وه به‌بڕیاره‌که‌ی و هێشتنه‌وه‌ی سه‌دان سه‌ربازی ئه‌مریکی له‌و وڵاته. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه کهترهمپ گوێی بههۆشدارییهکان نه‌داوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یاره‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر شه‌ڕڤانه کورده‌کانی هاوپه‌یمانیان دروستده‌کات. سه‌رچاوه‌که باسی له‌وه‌شکردووه که‌کاتێک بهترهمپیان راگه‌یاندووه کهکشانهوهی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌سوریا زیان به‌ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌ر کێڵگه نه‌وتییه‌کانی سوریا ده‌گه‌یه‌نێت، به‌خێرایى هه‌ڵوێستی گۆڕیوه. پێشتر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاندبوو، هێزه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به‌رده‌وام ده‌بن له‌کارکردن بۆ پاراستنى کێڵگه نه‌وتییه‌کانى باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا. ئه‌و به‌رپرسه رایگه‌یاند، پنتاگۆن سه‌رکه‌تووبووه له‌سوودوه‌رگرتن لهبایهخپێدانی تره‌مپ به‌نه‌وت و وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی وڵاته‌که به‌تێکه‌ڵکردنی ده‌رمانی منداڵ له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌تی شیرین وه‌سفکرد. به‌رپرسێکی تری ئه‌مریکی ئاشکرایکرد، به‌پێی پلانه نوێیه‌کان، ئه‌مریکا سه‌دان سه‌ربازی ئه‌مریکی له‌زنجیره‌یه‌ک شوێنی نێوان حه‌سه‌که‌و دێره‌زوور بڵاوده‌کاته‌وه که‌ژماره‌یان له‌نێوان 800 بۆ 1000 سه‌رباز ده‌بێت. له‌لایه‌کى دیکه‌وه رۆژى هه‌ینى 25ى تشرینى یه‌که‌مى 2019 له‌کۆبونه‌وه‌ى وڵاتانى ناتۆ لهبرۆکسلى پایته‌ختى به‌لجیکا مارک ئێسپه‌ر، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاند هێزێکى سه‌ربازى وڵاته‌که‌ی، له‌باکوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا (رۆژئاواى کوردستان) ده‌هێڵێته‌وه. مارک ئێسپه‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا لهکۆنفراسێکى رۆژنامه‌وانیدا دواى کۆتایى هاتنى کۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرانى به‌رگرى ناتۆ له‌برۆکسل رایگه‌یاند هێزیکیان بۆ پاراستنى ناوچه نه‌وتییه‌کان له‌سووریا ده‌مێنێته‌وه. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌هێزه‌کانیان پێنج کیلۆمه‌تر له‌دوورى ناوچه‌کانى شه‌ڕ ده‌بێت. هاوکات له‌گه‌ڵ بڵاوه‌پێکردنى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له رۆژئاواى کوردستان، رۆژى شه‌ممه روسیا نیگه‌رانیی خۆى راگه‌یاند له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى کاروانه سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مریکا بۆ باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیا، لیوا ئیگۆر کۆناشینکۆف، وێنه‌ى مانگه ده‌ستکرده‌کانى بڵاوکرده‌وه‌و وتى «ئه‌مه وێنه‌ى تانکه‌ره نه‌وته‌کانه له‌سوریاوه ده‌برێته ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که«. وتیشى وێنه‌کان له‌لایه‌ن هه‌واڵگرى ئاسمانى گیراون و نه‌وتى سوریا له‌پێش و پاش پاککردنه‌وه‌ى داعش له‌ڕۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌رهێنراوه، له‌ژێر پاسهوانیهکى توندى ئه‌مریکا گواستراوه‌ته‌وه ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ پاڵاوتنى.
هاوڵاتى چیچەک کۆبانی، ئەو ژنەی لەگوندێکی نزیک عەین عیسا بەدیلی کەوتەدەست هێزە پەلاماردەرەکانی سەر بەتورکیا، مامەڵەی نەشیاوی لەگەلدا کرا، ئەوەش کاردانەوەیەکی گەورەی ناوخۆیی و دەرەوەی بەدوای خۆیدا هێنا. مامەڵەکردنە نەشیاوەکە لەگەڵ چیچەک دەریخست کەئەو گروپانەی ئەردۆغان پاڵپشتیان دەکات، پەیڕەوی هیچ یاسایەکی مامەڵەکردن لەگەڵ دیل ناکەن و وەکو چەتە مامەڵە دەکەن کەئەمش هەمان مامەڵەی چەکدارانی داعش بوو لەگەڵ دیلەکان. له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا گروپه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌تورکیا گرته‌ى ڤیدیۆیی چیچه‌ک کۆبانێیان بڵاوکرده‌وه، که له‌شه‌ڕێکدا به‌بریندارى که‌وتووه‌ته ده‌ست ئه‌و هێزانه. لوقمان ئەحمەد هونەرمەندێکی کوردەو لەئەمریکا دەژی، تابلۆیەکی هونەری لەسەر رووداوەکە دروستکردوەو ئەوە نیشاندەدات کەچۆن هەندێک چەکدار کەنیوەیان بە ریش و نیوەکەی تر بەبێ ریش راوەستاون سێڵفی لەگەڵ ئەو ژنە بریندارە دەگرن. تابلۆکەی لوقمان بەماوەیەکی کەم دەستاودەستێکی زۆری کرد لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەزمانە جیهانیەکان بڵاوبووەوە. کاردانەوەی رووداوەکە بەجۆرێک بوو هەندێک داوا لەنەتەوەیەکگرتوەکان دەکەن دەستتێوەردان بکات، پێشتریش هێزه‌کانى پاراستنى ژنان (یه‌په‌ژه) له رۆژئاواى کوردستان، رایگەیاند ئه‌رکى پاراستنى ژیانى (چیچه‌ک کۆبانێ)یان له‌ئه‌ستۆیه که به‌بریندارى که‌وتووه‌ته ده‌ست میلیشیا چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌ئۆپۆزسیۆنى سوریا. رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو 21ى تشرینى یه‌که‌م، گروپه چه‌کداره‌کانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا که له‌لایه‌ن تورکیاوه پشتیوانى ده‌کرێن، هێرشیانکرده سه‌ر گوندى میشراقهى سه‌ر بهشارۆچکهى عه‌ین عیسا‌و شه‌ڕڤانانیش بهرپهرچیانداونهتهوه، له‌ئه‌نجامى ئه‌وه‌شدا (چیچه‌ک) برینداربووه‌و که‌وتووه‌ته‌ده‌ست گرووپه چه‌کداره‌کان. فه‌رمانده‌ى گشتى یه‌په‌ژه، له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند «له‌کاتێکدا ئه‌و هێرشه ئه‌نجامدراوه کهوادهى ئاگربه‌ست له‌نێوان هه‌سه‌ده‌و تورکیا ته‌واونه‌بووه، شه‌ڕڤانانیش ته‌نیا به‌رگرییان کردووه‌و تورکیا‌و گرووپه چه‌کدارییه‌کانیش به‌رپرسن له‌هێرشه‌که«. یه‌په‌ژه هۆشدارى ئه‌وه‌ش ده‌دات که چیچه‌ک «ژیانى له‌مه‌ترسیدایه«و پاراستنى گیانى له‌ئه‌ستۆى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه. به‌پێویستیشى ده‌زانێت، ده‌ستوه‌ردانى به‌په‌له بکرێت و فشار بخرێته سه‌ر تورکیا بۆ ئازادکردنى ئه‌و شه‌ڕڤانه. دوابه‌دواى به‌دیلگرتنى شه‌ڕڤان چیچه‌ک کۆبانێ، گرووپه چه‌کداره‌کانى ئۆپۆزیسیۆنى سووریا دیمه‌نێکى چیچه‌کیان بڵاوکرده‌وه که به‌بریندارى به‌دیلیان گرتووه‌و تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتنى لێده‌که‌ن و تاوه‌کو ئێستاش چاره‌نووسى نادیاره. له‌گرته ڤیدیۆییه‌که‌دا کچه شه‌ڕڤانه‌که له‌باوه‌شى یه‌کێک لهچهکدارهکاندایهو ئه‌وانى دیکه‌ش وێنه‌ى ده‌گرن و وه‌ک بێ‌ڕێز و گاڵته‌پێکردن پێى ده‌ڵێن «بژى رۆژئاوا». دواتر چه‌کداره‌که کچه شه‌ڕڤانه‌که داده‌نێت و ده‌رده‌که‌وێت که‌قاچى راستى پێکراوه‌و به‌پارچه په‌ڕۆیه‌ک پێچراوه. له‌کاتى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى عه‌فرین-یشدا له‌مانگى شوباتى ٢٠١٨، گروپه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌تورکیا هه‌مان ره‌فتاریان به‌رامبه‌ر ته‌رمى بارین کۆبانێ ئه‌نجامدا. ئه‌و که‌سه‌ى له‌گرته ڤیدیۆکه‌دا ده‌رده‌که‌وێت و وێنه‌ى سێڵفى ده‌گرێت له‌کاتێکدا چیچه‌ک به‌ده‌ست چه‌کداره‌کانه‌وه‌یه، ناوى یاسر عهبدولڕهحیمهو فه‌رمانده‌ى گروپێکى چه‌کدار و یه‌کێک له‌نوێنه‌رانى ئۆپۆزسیۆنى سوریایه. (یاسر عه‌بدولڕه‌حیم) فەرماندەی گروپی مەجدی سوپای «نیشتمانی سوری» کە (بزوتنەوەی نورەدین زەنگی) پێشوون کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن. پێشتر یاسر لەکەناڵی جزیرە وەک وتەبێژی سەربازی وتەى لێوەرگیراوەو یەکێکە لەو چەکدارانەى لەکاتی دەستگیرکردنی کچە شەرڤانەکەدا دەرکەوتوەو ھەڕەشەی سەربڕینی کچەکە دەکەن. له‌دواى ده‌ستپێکردنى هێرشه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى کوردستان، چه‌ند ڤیدیۆیه‌کى گروپه چه‌کداره‌کان بڵاوبووه‌وه کهپێشێلکارى به‌رانبه‌ر کوردانى نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه ئه‌نجامده‌ده‌ن. رێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا تورکیا‌و گروپه چه‌کداره هاوپه‌یمانه‌کانى تۆمه‌تبارکردووه به‌ئه‌نجامدانى «تاوانى جه‌نگ».
لاڤین مەحمود بەشێک لەشۆفێران لەبەرانبەر دەستکەوتنى پارە فلتەرى تایبەت بە نەهێشتنى دوکەڵى ئۆتۆمبیلەکانیان دەردەهێنن و دەیفرۆشنەوە، ئەوەش بەهۆکارى سەرەکى دوکەڵى ئۆتۆمبیلەکان دادەنرێت، کە بەهۆکارێکى سەرەکى پیسبوونى ژینگە دادەنرێت. هەرچەندە بەرپرسانى هاتوچۆ نەهێشتنى دوکەڵیان کردووە بەمەرجى توندوتۆڵى ئۆتۆمبیل، بەڵام هێشتا بەشێک لەئۆتۆمبیلەکانى سەر شەقامەکان دوکەڵى زۆر دەردەدەن، کە بەهۆکارى چەندین نەخۆشى دادەنرێت. بەپێی بەدواداچوونى هاوڵاتى، بەشێک لەشۆفێران بەردى صاڵەنسای ئۆتۆمبیلەکانیان دەردەهێنن کە رێگرى سەرەکییە لەوەى ئۆتۆمبیل دوکەڵ نەکات. زرنگ محمود شارەزا لەبوارى میکانیک بە هاوڵاتى وت «دوو جۆر دوکەڵ هەیە، دوکەڵى سپى و دوکەڵى رەش، دوکەڵى سپى بەهۆى ئەوەوە دروستدەبێت کە مەکینەى ئۆتۆمبیل رۆن سەرف ئەکات یان بەهۆى خراپى رۆنەکەیەوەیە، دوکەڵى رەش بەهۆى خراپبونى کابرێتەرو بەخاخ یاخود بەنزینى خراپ یان چەورەوە دروستدەبێت». وتیشی «هۆکارێکى تر‌ى دوکەڵکردن دەرهێنانى بەردى صاڵەنسایە کە لەناو صاڵەنسا دەریدەهێنن دەبێتە هۆى دروستبونى غاز، ئە و بەردە وەکو پاڵاوگەیەک بەکاردێت، بەدەرهێنانى ئەو بەردە غاز دروستدەبێت». بەردى صاڵەنسا پێکهاتووە لەشەبەکەیەکى کون کون و هاوشێوەى فلتەر بەر بەدوکەڵى ئۆتۆمبیل دەگرێت و ناهێلێت دروستبێت و بچێتە دەرەوە. سامان ئەحمەد یەکێکى تر لەشارەزایانى میکانیک بە هاوڵاتى وت «هەندێک لەخاوەن ئۆتۆمبێلەکان بەردەکە دەفرۆشنەوە بەبڕە پارەیەک، زۆر جار پێیان وتم وەستا ئەو بەردە پارە ئەکات ٢٠ هەزار تا ٥٠ هەزاریشیان وتووە، فرۆشتنى بەپێى جۆرى سەیارەکەو گەورەو بچوکى صاڵەنسا دەگۆڕێت». وتیشى «ئەو بەردە هەندێ کات ئەشکێ و ئەگیرێت ئەبێت بگۆڕدرێت، بەڵام هەندێ کەس بۆى دانانێتەوە، هەندێ کات ئەو بەردە دەگەڕێننەوە بۆ شەریکەکە بۆ ئۆتۆمبێلى تر دادەنرێت». زۆربوونى ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە لەشەقامەکاندا هاتوچۆ دەکەن و دوکەڵ دەردەن، دەستەى ژنیگەى هەرێمى کوردستانى ناچارکردووە، بەرەنگاربوونەوەى دوکەڵ بکاتە چوارچێوەى پلانى کارى ئەمساڵییەوە هەندرێن شێخ غالیب وتەبێژى دەستەى ژینگە بە هاوڵاتى وت «ئێمە زیاتر لە چوار مانگ پێش ئێستا بەفەرمى نوسراوێکمان ئاڕاستەى ئەنجومەنى وەزیران وەزارەتى ناوخۆ‌و بەڕێوبەرایەتى گشتى پۆلیسى هەرێم کردوە، لە مەودوا لەگەڵ پشکنینى ئۆتۆمبێل، پشکنینى دوکەڵیش بکرێت». باسى لەوەشکرد، ئەوە یەکێکە لەپلانە ژینگەییەکانى ئەمساڵ «ئێمە رووبەڕووبونەوەى دوکەڵى ئۆتۆمبێل لەهەرێمى کوردستان وەک پلانى ٢٠١٩ کارى لەسەر دەکەین و پڕۆژەیەکى فەرمیمان پێشکەش کردوە». وتیشی»لەوڵاتانى تر ئامێرى تایبەت هەیە پشکنینى دوکەڵ دەکات و داوامان کردوە ئەمەش جێبەجێ بکرێت، رێنمایى ئێمە ئەوەیە کە بەجۆرێک بێت قورسایى نەخاتە سەر شۆفێران بە تایبەتى لە ڕووى ماددییەوە» . بەوتەى هەندرێن شێخ غالیب، دوکەڵێکى زۆرى ئۆتۆمبێلەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ هەوا تێکەڵدەبێت، بۆیە چاوەڕوانى ئەوەن ئەو پڕۆژەیەى ناردویانە قۆناغەکانى رێنمایى و یاسا ببڕێت وردە وردە ئیشى لەسەر دەکرێت تا دەچێتە بوارى جێبەجێ کردنەوە. بەپێی یاساکانى هاتوچۆ لەهەرێمى کوردستان، هەموو ئۆتۆمبیلێک شەش مانگ جارێک دەبێت پشکنینى توندوتۆڵى بکات، یەکێک لەمەرجەکانى پێدانى مەرجى توندوتۆڵى ئەوەیە ئۆتۆمبیلەکە دوکەڵ نەکات، بەڵام هێشتا ئەو رێوشوێنە کۆتایی بەو گرفتە نەهێناوە. لیوا رزگار عەلى، بەڕێوبەرى گشتى هاتوچۆى هەرێمى کوردستان بەهاوڵاتى وت «ئەو ئۆتۆمبێلانەى مەکینەى تەواو نەبێت و دوکەڵ بکات شەهادەى پشکنینى نادرێتێ، هەتاکو مەکینەکەى چاک دەکاتەوە». هەروەها وتیشی «ئەگەر ئەوەى لە تاقیگەکان رەزامەندى پێنەدرێت، لەکاتى سەنەوى تازەکردنەوە یان لە کاتى مەفرەزە ئیجرائاتى بەرامبەر ئەکەن، چونکە یەکێکە لەمەرجەکانى توندوتۆڵى ئۆتۆمبێل و لەکاتى بونى ئەو ئۆتۆمبێلانە لەسەر شەقامەکان بەپێى یاسا غرامە دەکرێن». سەبارەت بەدەرهێنانى بەردى صاڵەنسا، لیوا رزگار عەلى وتى «ئێمە هیچ ئاگادار نین، بەڵام لەکاتى پشکنیندا ئەو ئۆتۆمبێلەى دەنگە دەنگى تێدا بێت لەکاتى کارکردنیدا وەک سەرپێچى هەژمار دەکرێت». لاى خۆیەوە، کاروان محەمەد، وتەبێژى بەڕێوبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى بە هاوڵاتى وت «ئەگەر ئۆتۆمبێلێک لەمەرجى توندوتۆڵى ئۆتۆمبێل دەرنەچێت و رادەگیرێت یاخود بەبڕى ٤٠ هەزار غرامە دەکرێت، ئەگەر هاتوو شۆفێرەکەى چاکى نەکرد ئۆتۆمبێلەکەى حیجز ئەکەین تابزوێنەرەکەى چاک دەکات». دوکەڵى ئۆتۆمبیل کە تێکەڵى هەوا دەبێت، بە یەکێک لەهۆکارەکانى توشبوونى مرۆڤ بە نەخۆشى دادەنرێت، بەوتەى پسپۆڕانى تەندروستى زیانى بۆ ئەوانە زیاترە کە نەخۆشى رەبۆو کۆئەندامى هەناسەیان هەیە. زانیار نورى ئاغا، پسپۆڕى نەخۆشیەکانى هەناوو دڵ وتى «هەندێ ماددە هەیە لەناو هەوادا ئەگەر مرۆڤ بەشێوەیەکى بەرچاو هەڵیمژێت دەبێتەهۆى مەترسى بۆى، یەکێک لەو ماددانە کە زۆر باوە پێیدەوترێت کاربۆنە بچوکەکان کە یەکێک لەهۆکارەکانى لەئەنجامى سوتاندنى ئەگزۆزو دوکەڵى ئۆتۆمبێلە». پێشیوایە، بەکارهێنانى ئەم ماددانە دەبێتەهۆى هەندێ نەخۆشى و کۆمەڵێ نەخۆشى زیاد دەکات بەتایبەت لەمنداڵاندا، زیاتر تووشى هەوکردنى بۆریەکانى هەناسە دەبن، کە رێگەخۆشدەکات بۆ ئەوەى تووشى نەخۆشیەکانى رەبۆ، هەوکردنى سییەکان و حەساسیەت بن. ئەم پسپۆڕە ئاماژەى بەوەشدا، ئەو کەسانەى خۆیان نەخۆشى رەبۆیان هەیە زیانى زیاترى هەیە بۆیان و چارەسەرکردنیشى قورسترە لەکەسێکى ئاسایی.