ئارا ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنه‌ران له‌سلێمانى ئاشکراى ده‌کات زیاتر له (50) وهبهرهێنهرو سه‌رمایه‌دارى هه‌رێمى کوردستان به‌شداربوون له‌کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و مه‌سرور بارزانى به‌ڵێنى داوه که په‌له له رێکاره‌کانى پڕۆژه‌ى شه‌قامى سه‌دمه‌ترى سلێمانى و پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى دوکاندا بکرێت بۆ جێبه‌جێکردنى. دوێنێ سیشه‌ممه 28ى کانونى دووه‌مى 2020، مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک لهوهبهرهێنهرانى هه‌رێمى کوردستان کۆبوونه‌وه‌و باسیان لهههلى کار و گرنگى په‌ره‌پێدانى ئابوورى هه‌رێم و هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى وه‌به‌رهێنان و ئه‌وله‌ویه‌تدان به‌پڕۆژه ستراتیژییه‌کان کراوه. به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنه‌ران له‌سلێمانى له‌لێدوانێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌و کۆبوونه‌وه‌یەدا باسى هه‌ماهه‌نگیى وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان و حکومه‌ت به‌گشتى کراوه که‌حکومه‌ت پلانى خۆى بداته وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌ى ستراتیژى. عه‌زیز سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنه‌ران له‌سلێمانى وتیشى «له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسمان له‌شه‌قامى سه‌دمه‌ترى سلێمانى و پڕۆژه‌ى ستراتیژى گه‌شتیارى دوکان کرد که‌ته‌نها بڕیارى حکومه‌تى ماوه‌و هه‌موو شتێک ته‌واو بووه، جه‌نابى کاک مه‌سرور بهڵێنیدا که شه‌قامى سه‌دمه‌ترى و پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى دوکان کارى به‌په‌له‌ى بۆ بکرێت تا بکه‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه«. پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى دوکان زیاتر له‌دوو ملیار دۆلارى بۆ ته‌رخانکراوه‌و پێکهاتووه له‌شارێکى گه‌شتیارى و له‌لایه‌ن فاروق گروپ به‌هاوکارى کۆمپانیاى دیکه جێبه‌جێ ده‌کرێت. عه‌زیز سه‌عید جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا فاروق مه‌لا مسته‌فا خاوه‌نى فاروق گروپ داواى له‌سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى کردووه که بڕیار له‌سه‌ر پرۆژه‌ى گه‌شتیارى دوکان بده‌ن تا ده‌ست به‌کاره‌کانى بکرێت. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌به‌رهێنه‌رانى سلێمانى باسى له‌وه‌شکرد له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسى گرنگى پڕۆژه ستراتیژییه‌کان و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژێرخانى ئابوورى کرایه‌وه که بۆ له‌مه‌ودوا پرۆژه عهشوائیى نه‌کرێت و حکومه‌تى هه‌رێم پلان بداته وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان تا بتوانن جێبه‌جێى بکه‌ن و له‌به‌رانبه‌ردا وه‌به‌رهێنه‌ران هه‌لى کار بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنن تا هه‌مووى چاوه‌ڕێى دامه‌زراندن له‌که‌رتى گشتى و حکومه‌تدا نه‌کات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که‌گفتوگۆ له‌باره‌ى هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى وه‌به‌رهێنان و چاککردنى سیستمى بانکى کراوه، وتیشى «قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنان زیاد ده‌کرێت به‌پرۆژه‌ى ستراتیژى و بونیه‌ى ته‌حتى ئابوورى هه‌رێمى کوردستان زیاد ده‌کات، چونکه ئه‌وانه‌ى به‌شداربوون (50) سهرمایهدارو وه‌به‌رهێنه‌رى گه‌وره بوون که‌پڕۆژه‌ی گه‌وره‌و ستراتیژییان جێبه‌جێکردووه«. « سه‌رمایه‌دار موڵکى هاوبه‌شى حکومه‌ته، وه‌به‌رهێنان بۆیه دروست ده‌بێت کۆکردنه‌وه‌ى وه‌گه‌ڕخستنى ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌و حکومه‌ت به‌ته‌نها ناتوانێت سه‌رکه‌وتوو بێت تێیدا»، عه‌زیز سه‌عید واده‌ڵێت. جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که له‌کۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانى کوردستان جه‌ختیان له‌سه‌ر ره‌خساندنى هه‌لی کارى زیاتر بۆ گه‌نجان کردووه‌ته‌وه. قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند «له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ران کۆبووینه‌وه‌و جه‌ختمان کرده‌وه که‌ده‌بێت که‌رتى تایبه‌ت ته‌واوکه‌رى حکومه‌ت بێت بۆ به‌ھێزکردنى ژێرخانى ئابورى و ره‌خساندنى ھه‌لى کارى زیاتر بۆ گه‌نجانمان و ئێمه‌ش پاڵپشتى وه‌به‌رھێنه‌ران ده‌بین.» له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌م تایبه‌ت به‌په‌ره‌پێدانى وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانى ئابوورى هه‌رێمى کودستان کراو مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌ت وتی: «ئامانجمان ئه‌وه‌یه زه‌مینه‌یه‌کى له‌بارتر بۆ وه‌به‌رهێنان له‌گشت که‌رته‌کان بهێنینه ئارا‌و ئاسانکارى پێویست بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى ناوخۆ‌و ده‌ره‌کى بکه‌ین، وتیشى پێویسته وه‌به‌رهێنان به‌پێى پلانێکى زانستى و پێداویستییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بێت» .
هاوڵاتى بەرپرسانی عێراق لەو شارانەی کە لەدەست گروپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) نیگەرانی دەردەبڕن لەدەرئەنجامی هێرشەکانی ئەمدواییانە کەئەنجامدران بۆسه‌ر ئامانجه‌کانی ئەمریکا لەعێراق لەلایەن ئه‌و میلیشیا عێراقیانهوه که‌ئێران پشتیوانی‌یان دەکات. ئەو بەرپرسانە نیگەرانی ئەوەن ئه‌و کردەوانەی میلیشیاکان ببنه‌هۆی راگرتنی ئەو بەرنامە گرنگانەی لەلایەن ئەمریکاوە دابیندەکرێن کەهاوکارییەکی گەورە لەو ناوچانە پێشکەشدەکەن، وەک پاککردنەوەی زەوییەکان لەمین و لەبواری تەندروستی و پەروەردەشدا. خالید دولەیمی ئەندامی لیژنەی ئاوه‌دانکردنه‌وه لەئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، وتی «دەیان هەزار عێراقی راستەوخۆ سوودمەندبوون لەهاوکارییەکانی ئەمریکا، کە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا یان رێکخراوە مرۆییە جیاجیاکانەوە دابینکراون». باسی لەوەشکرد کەهاوکارییەکانی ئەمریکا یارمەتیدەرێکی باش بوون لەبووژاندنەوەو بونیادنانەوەی نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی تەندروستی و خوێندنگەکان لەسەرتاسەری عێراقدا. ئاماژەی بەوەشکرد بۆ ئەوەش کەباڵیۆزی ئەمریکا، ماسی‌و توێلەر بەمدواییانە سەردانی ئەنباری کرد‌و بەردی بناغەی خوێندنگەیەکی دانا کەخزمەت بەهەزار خوێندکار دەکات لەحەبانییە. ناوبراو وتی چەندین پڕۆژەی دیکەش کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتگیریکراون لەفەلوجەو قائیم و رەمادی جێبەجێدەکرێن، «کە هەمووان هیوادارن زیانیان پێنهکهوێنرێت». دولەیمی وتی «لەوکاتەوەی ئەنبار لەدەست داعش ئازادکرا، زیاتر لە (40) پڕۆژەی هاوکاریی پشتیوانیکراو لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجامدراون به‌سوودی خەڵکی ئەنبار». وتیشی «هێزەکانی ئەمریکا یارمەتی دانیشتوانی گوند‌و شارەکانیان داوە لەپاککردنەوەی ئەو مین و تەقەمەنییە دەستکردانەی لەلایەن داعشەوە چێنراون». شێخ عەبدولڕەحمان جاسم دولەیمی ئەندامی ئەنجومەنی خێڵەکی ئەنبار، وتی «هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان، کە پێکدێن لەو بەرنامانەی ئەمریکا پشتیوانیی دارایی کردوون، بڕبڕەی پشتی هەڵمەتی گەڕاندنەوەی سەقامگیرین لە روتبەو فوڕاتی سەروو». وتیشی «بەهێرشکردنەسەر ئەو شوێنانەی هاوڵاتیانی ئەمریکی لێن، میلیشیاکانی سەر بەئێران مەترسی دەخەنەسەر دابینکردنی چەندین جۆری جیاواز لەهاوکاری بۆ خەڵکی عێراق». ئەو هاوکارییانە پێکدێن لەکەرەستەی پزیشکی و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە «چەند رۆژێک پێشتر، ئامێرێکی سۆنەر لەناحیەی حەدیسە لەئەنبار بەهاوکاری ئەمریکا دانرا»، ئەمەش مانای ئەوەیە کەچیتر ژنان پێویست ناکات بچن بۆ بەغدا. 12 ی تشرینی دووەم، باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق یارمەتییەکی دارایی نوێی بەبڕی (500) هەزار دۆلار بۆ زانکۆی ئەنبار راگەیاند بۆ یارمەتیدانی لەخزمەتە پەروەردەییەکان و دامەزراندنی مامۆستا‌و کارمەندانی نوێ بۆ خزمەتی خوێندکارانی عێراقی. هەروەها، حکومەتی ئەمریکا بڕیاریداوە بڕی (100) ملیۆن دۆلار بۆ دابینکردنی سەقامگیری لەپارێزگای ئەنبار ببەخشێت. لەکاتی بۆنەی دانانی بەردی بناغەی خوێندنگەی عەبدولڕەحمان ناسردا لەحەبانییە، توێلەر پابەندبوونی بەردەوامی ئەمریکای دووپاتکردەوە بۆ بووژاندنەوەی دوای داعش لە ئەنبارو ئەو پارێزگایانەی دیکە کەزیانیان بەرکەوتووە. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند «ئەم بەرنامەیە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو، کارەبا، ئاوەڕۆ، تەندروستی، خانووبه‌ره‌و پەروەردە دەگەڕێنێتەوە ئاستی خۆی، کەمەرجی سەرەکین لە بەدەستهێنانی گەشەی ئابووری.» بەگوێرەی بەیاننامەکە: «ئەمریکا پابەندە بەهێنانەکایەی دۆخێکی دروست بۆ رێخۆشکردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان و دووبارە بونیادنانەوەی ژیانیان.» حوسام تەل کەیفی کارمەندی ئەنجومەنی شاری تەل کەیف، وتی «لەدەشتی نەینەوا، نزیکەی (37) هەزار دانیشتوو سوودیان لەهەوڵەکانی هێزەکانی ئەمریکا وەرگرتووە لەههڵگرتنهوهی مین و تەقەمەنی». وتیشی زۆربەی گوند‌و ناوچە گوندنشینەکان لەتەقەمەنی پاککرانەوە، هەروەها مزگەوت و کڵێسا‌کان و چەندین خوێندنگەو ناوەندی تەندروستی نۆژەنکرانەوە. هەروەها وتی «ئەو هێرشانەی لەئێستادا لەلایەن میلیشیاکانه‌وه ئەنجامدەدرێن ئازاری دانیشتوانی شارە ئازادکراوەکان دەدەن کەپێویستییەکی زۆریان بەپێداویستییەکانی رۆژانە هەیە لەهەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابوری.» محەمەد عەبد پەرلەمانتاری عێراق، وتی «هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ یارمەتیدانی دانیشتوانی عێراق پێویستی بە روونکردنەوە نییە، خەڵکیش سوپاسگوزارن.» وتیشی «ئەو هەوڵە مرۆییانە دەبێت بەردەوامبن، حکومەتی عێراقیش دەبێت دۆخێکی دروست بهێنێتە ئاراوە بۆ کارمه‌نده‌کان، له‌نێویاندا کارمەندانی ئاژانسە مرۆییەکان و باڵیۆزخانەکان و تەواوی کارمەندانی بیانی و نەتەوەیەکگرتووەکان». به‌رپرسێکی شارۆچکه‌ی فەلوجە، موئه‌یه‌د فەرحان بەدیارونای وت سوپاسگوزارە بۆ ئەو یارمەتی و بەرنامانەی لەلایەن رێکخراوە ئەمریکییەکانەوە دابیندەکرێن و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە «هاتوچۆی رۆژانە بەناو شارەکەدا ئەو هاوکارییانە بهبیردێننهوه«.
هاوڵاتى تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ چەکدارێکی داعشە دوای دەستگیرکردنی دانی بەوەدا ناوە کەخەلیفە نوێکەی داعش و کەسە نزیکەکانی لەتورکیان و ئەردۆغان دەیەوێت لەدژی پەکەکە بەکاریبێنێت. تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ لەساڵی ٢٠١٤دا تێکەڵی داعش بوو و لەگەڵ خەلیفەی نوێی داعش ئەمیر محەمەد عەبدولڕەحمان ئەلمەولا ئەلسەلبی (حاجی عەبدوڵا)، کە لەمیدیاکاندا بە(عەبدوڵڵا قەرداش) ناسراوە کاری کردوەو دانی بەپەیوەندیەکانی ناو ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە. گۆرەنئۆغلۆ لەتۆمارێکی ڤیدیۆییدا کەبەرپرسانی هەسەدە بڵاویانکردۆتەوە. باسی ئەوەی کرد، لەئابی ٢٠١٧دا بەفەرمانی ئەلسەلبی هەوڵیدا بچێتەوە بۆ تورکیا، وتی «ئەلسەلبی و دوو چەکداری تر پێشتر سەردانی تورکیایان کردبوو». کوشتنی بەغدادی لەهەموو لایەک زیاتر به که‌ڵکى تورکیا هات، ئه‌گه‌ر به‌غدادى بکوژایا، کێ جێگاى ده‌گرته‌وه، بێگومان حاجى عه‌بدوڵا بوو. حاجى عه‌بدوڵا تورکمانه، هه‌موو تورکمانه‌کان له تورکیاوه نزیکن، ئه‌وه‌ش به‌که‌ڵکى میت دێت گۆرەنئۆغلۆ وتیشی «کوشتنی بەغدادی لەهەموو لایەک زیاتر سوودی بۆ تورکیا هەبوو. دوای بەغدادی کەسی یەکەم حاجی عەبدوڵایە. حاجی عەبدوڵا کەسێکی تورکمانە. هەموو تورکمانەکان نزیکی تورکیان، ئەوەش سوودی بۆ هەواڵگێری تورکیا هەیە. تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ راشیگەیاند، حاجی عەبدوڵا پێکهاتەی داعش دەگۆڕێت، سیستمی حاجی عەبدوڵا جیاوازە، وەک بەغدادی نییە. سیستمی ئەو وەک عەدنانی (تەها سوبهی فەلاحە) و فورکان (والی عادک حەسەن سەلمان ئەلفەیاز) توند نییە. لەبەرامبەر تورکیا و ئەلقاعیدە نەرمە. خۆی نزیکی تورکیا‌و ئەلقاعیدە دەکات و لەگەڵیان رێکدەکەوێت. لە ئیدلبەوە دەچوونە تورکیا تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ رایگەیاند، حاجی عەبدوڵا خەلیفەی نوێی داعش لەگەڵ دارودەستەکەی لەتورکیایەو وتی «من دەزانم حاجی عەبدوڵا مانگی ٢ی ٢٠١٧ چووە ئیدلب و لەوێوە دەچووە تورکیا. ئەوو موراد قارداش و لەیس عەبوش بۆ تورکیا دەچوون. لەیس عەبوش ئەو زانیاریانەی پێدام. لەیس عەبوش وتی ‹ئێمە دەچینە تورکیا.› منیش پێم وت، من چی دەکەم؟. وتی. ئێمە پەیامێکت بۆ دەنێرین و پێت دەڵێین، کەی دێیتە دەرەوە.» لەسەر پرسی ئایا لەئیدلب ماوە؟ گۆرەنئۆغلۆ وتی «باوەڕ ناکەم لەئیدلب بێت. ئیدلب گۆڕەپانی شەڕە. هەردوو قاچی تەواو نییە. هەروەها ئەمنیەتی خۆی زۆر بەگرنگ دەزانێت. لەئیدلب لەناو هێزەکانی سوریای ئازاد‌و جیهادیەکاندا ژمارەیەکی زۆر سیخوڕی ئەمریکا هەن. بۆیە ئیدلب بۆ ئەو پارێزراو نییە. بۆ حاجی باشترین و پارێزراوترین شوێن تورکیایە. لەتورکیا بەشاراوەیی دەجوڵێتەوە. خۆی لەئەردۆغان ناشارێتەوە، بەڵام خۆی لەئەمریکا دەشارێتەوە.» تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ ئاماژەی بەوەدا، دوای چەند مانگێک حاجی عەبدوڵاو دارودەستەکەی بۆ ئەوەی بچنە تورکیا بەرەو ئیدلب بەڕێکەوتن. وەک ئەوەی لەیس عەبوش پێی وتووە، فەرمانیان بۆ هاتووە کەبچنە تورکیا و وتی، «لەسەر فەرمانی حاجی عەبدوڵا هەوڵمدا بچمە تورکیا. پەیامێکیان ناردبوو. نووسرابوو مانگی هەشت خۆت بگەیەنە تورکیا. ئەرکی نوێ هەیە. من و خانەوادەکەشم لەگەڵ خەڵکی مەدەنی لەئەبو هەشاب چووینە دەرەوەو لەهەریمی یەپەگە خۆمان دەرباز کرد. دوای ئەوەی شەش رۆژ لەمنبج مامەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئێمەیان دەستگیرکرد. حاجی عەبدوڵا ئێمەی پەروەردە دەکرد گۆرەنئۆغلۆ لەسەر پرسی ئەگەر حاجی عەبدوڵا فەرمانی دابێت، داعش بۆچی قاچاخچیەکی باشی بۆ ئەو نەدۆزیوەتەوە؟ وتی، «بۆ ئەوەی ئەرکەکانم جێبەجێ بکەم، لەساڵی ٢٠١٥ەوە خۆم وەک کەسێکی مەدەنی پیشاندابوو. رەگەزم عەرەبەو عەرەبیم باشە. لەبەرئەوەی هاوسەرەکەشم سوریە. ئاسان بوو کە لەگەڵ خەڵکی مەدەنیدا بچمە دەرەوە. حاجی عەبدوڵا ئێمەی ماوەیەکی زۆر پەروەردە کرد، سیستمی راگەیاندنی ئێمە جیاوازە، بەشداری لەکۆبوونەوەکان ناکەین، لەگەڵ هیچ کەسێک کۆنابینەوە. حاجیش بەشداری لەکۆبوونەوەکان ناکات. حاجی عەبدوڵا بڕوای تەواوەتی بەو کەسانە هەیە کە لەدەوری کۆبوونەتەوە. لەزۆر قۆناغدا ئەوانەی تاقیکردووەتەوەو بڕوای بەوان هەیە. پیاوەکانی پیشانی کەس نادات. لای حاجی عەبدوڵا سیستمی هەڕەمی نییە. سیستمەکەی وانیە کەپەیوەندی لەگەڵ کەسێک دابنێت و ئەو کەسەش پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی تر دابنت. ئەو یەکسەر پەیوەندی لەگەڵ دادەنێت و کەسی سێیەم بوونی نییە. لەبەرئەوەی کەسی سێیەم دەبێتەهۆی دروستبوونی ئیستخبارات. لەناو رێکخستندا ئێمە زۆر خۆمان دەرناخەین.» دوای بەغدادی بەهێزترین کاندید حاجی عەبدوڵایە تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ چەکداری داعش وتی کە ئەو پێشبینیدەکرد دوای بەغدادی حاجی عەبدوڵا ببێتە خەلیفەی داعش و دەڵێت «حاجی عەبدوڵا کەسێکی کۆنەو لەناو رێکخستندا خەڵک خۆشی دەوێت. لەناو داعشدا لەسەر ئاستی باڵا بەرپرس کەم ماون. هەموویان کوژران. خۆی و حاجی عەبدولناسر (تەها عەبدولڕەحمان عەبدوڵلا کە لەدەستی هەسەدەدایە) لەهەموو کەسێک زیاتر نزیکی خەلیفە بوون. بەڵام ئەویش بەهۆی بەیاننامەکانی دەبووە هۆی ئاڵۆزی. کەسێکی زۆر توندڕەو بوو. لەسەر ئەرکەکەی دوورخرایەوە. لایەنی ئایدۆلۆژی حاجی حەمید لاواز بوو. لەبەرئەوە بەهێزترین کاندید حاجی عەبدوڵایە.» کوشتنی بەغدادی لەبەرژەوەندی تورکیادا بوو گۆرەنئۆغلۆ وتیشی «کوشتنی بەغدادی لەهەموو لایەک زیاتر بەکەڵکی تورکیا هات. ئەگەر بەغدادی بکوژرایا، کێ جێگای دەگرتەوە، بێگومان حاجی عەبدوڵا بوو. حاجی عەبدوڵا تورکمانە. هەموو تورکمانەکان لەتورکیاوە نزیکن. ئەوەش بەکەڵکی هەواڵگیری تورک دێت. لەگەڵ ئەوەی ئاگاداری هاتنی کۆپتەرەکان بوو، بەڵام بەغدادییان ئاگادارنەکردەوە، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە بەغدادی بکوژرێ و پیاوی ئەوان جێگای بگرێتەوە کە لەگەڵ لایەنەکانی تر جیاواز بوو. دەیانەوێت حاجی عەبدوڵا لەدژی پەکەکەو رژێم بەکاربهێنن. لەڕاستیدا بەغدادی داعشی بەڕێوەنەدەبرد. ئەوانەی بەغدادیشیان بەڕێوەدەبرد تورکمانەکانی عێراق بوون. نموونە لەیس عەبوش، حاجی عەبدوڵا، حاجی عەبدولناسر لەناو داعشدا خاوەن بەرپرسیاری گەورە بوون. واتە داعش لەبناغەدا تورکمانە. هەموو کەسێک دەزانێت، چ مەدەنی، چ داعش، تورکمانەکان ئەردۆغان و داعشیان خۆشدەوێت. کەس نازانێت چەند ئەندامی میتی تورکیا لەناو تورکمانەکاندا هەن، هەموویان عاشقی تورکیان.» داعش لەدژی پەکەکەو هێزە جیاوازەکان بەکاردەهێنن تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ رایگەیاند، لەناو داعشدا لەساڵی ٢٠١٧ەوە لەنێوان باڵی توندڕەو بەناوی ‹خەریجی› و باڵی نزیک لەئەلقاعیدە بەناوی ‹موخالیف› کێشە هەیەو وتی، «حاجی عەبدوڵاش باڵی موخالیفە. حاجی عەبدوڵا داعش زیاتر نزیکی تورکیا دەکات. عەقیدەی حاجی عەبدوڵا جیاوازە، وەک بەغدادی نییە. وەک عەدنانی (تەها سوبهی فەلاحە) و فورکان (والی عادک حەسەن سەلمان ئەلفەیاز) توند نییە. لەبەرامبەر تورکیا‌و ئەلقاعیدە نەرمە. لەتورکیاو ئەلقاعیدە نزیک دەبێتەوەو لەگەڵیان رێکدەکەوێت. ئەوەش دەبێتە دەرفەتێک و لەدژی پەکەکە بەکاری دەهێنن. پێی دەڵێن، دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە، وەرن لەدژی پەکەکە شتێک بکەین. خۆی ئەبو هانزالە پێشتر کەهەوڵی رێکخستنکردنی خەڵکی بۆ ناو داعش دەدا دەیوت، «وەرن لەدژی پەکەکە دەست بەجیهاد بکەین. سیاسەتی دەوڵەتی تورک بەم شێوەیەیە، دەیانەوێت لەدژی پەکەکە شەڕیان پێ‌بکات. تورکیا دوای سوپای سوریای ئازاد هەوڵدەدات داعش بکاتە سوپایەکی جێگیر بۆ خۆی.»
شاناز حه‌سه‌ن محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم، رایگەیاند ئامێرى پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەنەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستاندا نییه، بەڵام له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى تەندروستی عێراق رێککه‌وتنیان هه‌یه‌و سود له‌تاقیگه‌کانى به‌غدا وه‌رده‌گرن. تائێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەهەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە ئەگەرچی لەچەند وڵاتێکی ئاسیا‌و ئەوروپاو ئەمریکا و ئوسترالیا بڵاوبۆتەوە. نەخۆشییەکە سەرەتا لەشاری ئوهانی چین سەریهەڵدا لەمارکێتێکدا کەخۆراکی دەریایی و ئاژەڵی کێوی دەفرۆشێت. ئێستا ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە یابان، کۆریای باشور، مالیزیا، پاکستان، تایلەندا، سەنگافورە، تایوان، ڤێتنام، نیپاڵ، فەرەنسا، ئوسترالیا، هەروەها ئەمریکا. لێکۆڵەران لەوڵاتانی تردا، لەهەندێ ویلایەتی ئەمریکادا، هەڵسەنگاندن بۆ ئەگەری کەیسی توشبوونی تر دەکەن. ڤاپرۆسى کۆرۆنا ڤایرۆسێکی نوێیە ناسینەوەی ئاسان نییە، هەروەها ئاماژەو نیشانەکانی ئاسان نین بناسرێنەوە. محه‌مه‌د قادر، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «کۆرۆنا ڤایرۆسێکی نوێیه‌و به‌پێى پێویست نایناسین و سیفه‌ته‌کانى نازانین و تائێستاش هیچ چاره‌سه‌رێک نییه بۆى له‌جیهاندا بۆ بنه‌بڕکردنى و له‌ناوبردنى، بۆیه که‌مێک جێگه‌ى مه‌ترسییه«. ڤایرۆسى کۆرۆنا تووشى کۆئه‌ندامى هه‌ناسه ده‌بێت، ماوه‌ى (17) رۆژه له‌وڵاتى چین بڵاوبۆته‌وه. وتیشى»رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى رێگا خۆپارێزیه‌کانى بڵاوکردۆته‌وه، که‌هه‌مان رێگاى خۆپارێزییه لهئهنفلۆنزاى وه‌رزى N1H1» بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشیەکە دەبێت کەسی خۆپارێز دووربکەوێتەوە له‌شوێنى قه‌ره‌باڵغ و ته‌وقه‌کردن و ماچ کردن و ده‌مامک به‌کاربهێنرێت، هەروەها گرنگى بدات به‌پاکوخاوێنى و ده‌ستشۆردن. له‌شاری ئۆهانی چین له‌کاتژمێر 10ى به‌یانى رۆژى سێشه‌ممه‌وه هاتوچۆ قه‌ده‌غه‌کراوه‌و له‌ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، بۆ رێگرى کردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که. وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم وتى «مه‌ترسى گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌یه که‌کێشه له‌کۆئه‌ندامى بهرگریاندایه کهنهخۆشى دریژخایه‌نى هه‌یه‌و یان ده‌رمانێکى دریژخایه‌ن به‌کارده‌هێنێت و یاخود که‌سى زۆر منداڵ و که‌سه به‌ته‌مه‌نه‌کان ئه‌گه‌رى توشبوونیان زیاتره«. محه‌مه‌د قادر وتیشى «تائێستا خۆشبه‌ختانه هیچ حاڵه‌تێک له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نه‌بووه«. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه«له‌حاڵه‌تێکدا که‌گومانمان کرد ده‌ستده‌کرێت به‌و رێکارانه‌ى که‌ڕێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاندووه بۆ دیاریکردنى شوێن و ستافى دیاریکراو، وه‌ک ئه‌وه‌ى بۆ ڤاپرۆسى N1H1 کرا». محه‌مه‌د قادر وتیشى «ئه‌و پشکنینانه‌ى که‌حاڵى ده‌گمه‌نن له‌هه‌رێمى کوردستاندا که‌متر ئامێره‌کانى به‌رده‌سته‌و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى به‌غدا رێککه‌وتنمان هه‌یه‌و سود له‌تاقیگه‌کانى به‌غدا وه‌رده‌گرین». له‌باره‌ى رێکاره‌کانیشه‌وه وتى « پشکنینى گه‌شتیار پێویستی به‌ڕێنمایى ته‌ندروستى جیهانیه، بۆ ئه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌ندروستى عێراق هەماهەنگیمان کردووە، تائێستا تۆمار نه‌کراوه، لەبەرئەوە ئه‌و رێکارهمان نه‌گرتۆته‌به‌ر». به‌گشتى له‌باره‌ى ڤاپروسهکان له‌وه‌رزى زستاندا وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان وتى « ڤاپرۆسى N1H1خۆى به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، چونکه له که‌شوهه‌واى وشک و ساردا گه‌شه ده‌کات». ڤاپرۆسى N1H1 له‌هه‌ولێر چوار حاڵه‌تى مردن هه‌بووه‌و (25) توشبوو هه‌بووه‌و له‌سلێمانى چوار حاڵه‌ت و دهۆک دوو حاڵه‌ت هه‌بووه. لەئێستادا بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى که لەچینهوه دێنه ناو هەرێمی کوردستانەوە پشکنینیان بۆ ده‌کرێت و لە فڕۆکەخانەی سلێمانی رێکاریان گرتۆته‌به‌ر. تاهیر عەبدوڵا به‌ڕێوه‌به‌رى فرۆکه‌خانه‌ى نێودەوڵەتیی سلێمانى بەهاوڵاتى وت «تائێستا رێنماییه‌کان نه‌هاتوون به‌ڵام تیمه‌کانى ئێمه له‌فرۆکه‌خانه ئامهدهباشییان کردووه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێکى پێشوه‌خته بۆ کۆنترۆڵکردنى ڤاپرۆسه‌که«.
کاکەلاو عەبدوڵا لەسەروبەندی گۆشەگیرکردن و کەمبوونەوەی هەژمونی لەعێراقدا، ئەمریکا بیر لەوەدەکاتەوە پرۆژەکەی جۆو بایدن زیندووبکاتەوە کەدروستکردنی سێ هەرێمی کورد، سوننە، هەروها شیعەیە لەعێراقدا. بەپێی راپۆرتێکی پێگەی «میدڵ ئیست ئای»، لێپرسراوانی عێراق و ئەمریکا پێیانوایە کەپرسی دروستکردنی هەرێمێکی سوننە بووەتە جێگەی بەرباس لەواشنتن، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە لایەنە شیعییەکان هەوڵی دەرکردنی هیزەکانی ئەمریکا دەدەن. بیرۆکەی دروستکردنی هەرێمێکی سوننە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٦ کاتێک عێراق لەجەنگی ناوخۆییدا بوو لەنێوان سونییەکان-شیعەکان و دۆخی وڵاتەکە لەقەیراندا بوو. ئەم پرۆژەیە لەلایەن جۆو بایدن، سیناتۆری ئەوکاتی ئەمریکاو کاندیدی سەرەکی ئێستای دیموکراتەکانی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ ، پێشکەشکرا کەپێکهاتووە لەدروستکردنی سێ هەرێم بۆ کورد، سوننە، هەروەها شیعە. بەپێی پرۆژەکە «هەرێمەکانی کورد، سوننە، شیعە هەریەکێکیان بەرپرس دەبن لەیاسا ناوخۆییەکان، ئیدارە، هەروەها ئاسایشی خۆیان. حکومەتی ناوەندی کۆنترۆڵی بەرگری سنوور، کاروبارەکانی دەرەوە، هەروەها داهاتەکانی نەوت دەکات». مەبەست لەپلانەکە بەهێزکردنی پێگەی ئەمریکا بوو لەوڵاتەکەدا لەگەڵ پارێزگاریکردن لەسوننەکان لەکاتی جەنگەکەدا کە هەزارەها خەڵکی تێدا کوژرا لەهەردوولاو هەروەها یەکلاییکردنەوەی ناوچە جێناکۆکەکان لەنێوان کورد‌و عەرەبدا. بەپێی وتەی بەرپرسێکی شیعەکە بۆ «میدڵ ئیست ئای» قسەی کردووە باس لەوەدەکات کە یەکپارچەیی خاکی عێراق «چیتر کاری لەپێشینەی ئەمریکا نییە». ئەم هەوڵەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە لەلایەن لایەنە شیعییەکان پاڵەپەستۆی دەخرێتەسەر بۆ کشانەوەی هێزەکانی لەعێراق دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ لەفرۆکەخانەی بەغداد. لە ٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ پەرلەمانی عێراق دانیشتنیکی نائاسایی سازدا سەبارەت بەدەرکردنی هێزە بیانییەکان و تێیدا بەزۆرینەی دەنگی لایەنە شیعەکان، بەبێ بەشداری سوننەو کوردەکان، یاسایەکیان تێپەڕاند بۆ دەردکردنی هەموو هێزە بیانییەکان لەوڵاتەکەدا. «ئەگەر ئەمریکییەکان بگەنە بنبەست سەبارەت بەبوونی هێزکانیان لەعێراق، ئەوا بەتووندی کاردەکەن بۆ چەپساندنی پرۆژەکە»، بەرپرسە شیعەکە وای وت. پرۆژەکەی بایدن لەلایەن کۆنگرێسەوە لەساڵی ٢٠٠٧ پەسەندکرا، بەڵام ئیدارەی جۆرج بوش، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، رەتیکردەوە چونکە زۆربەی بەرپرسانی ئەمریکا یەکپارچەیی خاکی عێراقیان دەویست. ئێستا کە لایەنە شیعییەکان لەهەوڵی ئەوەدان هێزەکانی ئەمریکا دەربکەن، واشنتن بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هەوڵە، کە بەدەستی ئێرانی دەزانێت، هەروەها دەیەوێت رێ لەئێران بگرێت تا رێگاکانی عێراق بەکارنەهێنێت بۆ سوریا‌و گەشتنی بەکەناراوەکانی رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست، کار بۆ ئەم پرۆژەیە دەکات. بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا بۆ «میدڵ ئیست ئای» پشتراستی ئەوەی کردوەتەوە کەپرۆژەکە کاری لەسەردەکرێت و «دروستکردنی هەرێمێکی سوننی لەمێژە بژاردەیەک بووە بۆ ئەمریکا، ناکرێت ئێرانییەکان رێ‌یان پێبدرێت بگەنە دەریای سپی ناوەڕاست یان سوود لەو خاکە وەربگرن کەپەیوەستیان بکات بەحزبوڵای لوبنانەوە». پرۆژەکە ئەمریکییە نەک سوننی، بوونی هێزەکانی ئەمریکا گرەنتی بووە بۆ سوننەو کوردەکان، بۆیە ئەگەر ئەمریکا پێویست بکات لەعێراق دەربچێت ئەوا چەسپاندنی هەرێمێک لە رۆژئاوای عێراق پلانی ئەمریکا دەبێت بۆ بەربەست دانان بۆ ئێران و گروپە چەکدارەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەرپرسە ئەمریکییەکە باس لەوەش دەکات کە بابەتەکە دروستکردنی «دەوڵەتە نەک هەرێمی ئیداری». «پرۆژەکە ئەمریکییە نەک سوننی، بوونی هێزەکانی ئەمریکا گرەنتی بووە بۆ سوننەو کوردەکان، بۆیە ئەگەر ئەمریکا پێویست بکات لەعێراق دەربچێت ئەوا چەسپاندنی هەرێمێک لە رۆژئاوای عێراق پلانی ئەمریکا دەبێت بۆ بەربەست دانان بۆ ئێران و گروپە چەکدارەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەراست». بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی شەرقلئەوسەتی سعودی، ئەمریکا بەمەبەستی «رووبەڕووبوونەوەی ئێران» و جێبەجێکردنی خواستی ئەو بەرپرسە عێراقیانەی کەدەیانەوێت هیزەکانی ئەمریکا لەوڵاتەکەدا نەمێنێت، (10) خاڵی پێشنیار کردووە بۆ بەرپرسانی عێراقی. یەکێک لەخاڵەکان تاووتوێکردنی زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکایە لەهەرێمی کوردستان. پێشنیارەکە دروستکردنی بنکەی سەربازی تێدایە لەنزیکی سلێمانی، باشوری هەولێر، هەروەها هەڵەبجەو زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکەدا لە (٥٠٠) سەربازەوە بۆ دوو هەزار سەرباز، ئەمە جگە لەپێنج هەزار سەربازەکەی ئەمریکا لەعێراق. لۆرن ویلیامز، رۆژنامەنووس و شارەزا لەکاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەپێگەی «ئینتەرپرێتەر» ئاماژە بەوە دەکات کەحکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای قووڵبوونەوەی گرژییەکانی ئەمریکا-ئێران دوای مردنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس، هەڵوێستێکی بێلایەنانەی گرتووەتەبەر، بەڵام دەگونجێت ئەم هەلە بقۆزێتەوەو گرەنتی دروستبوونی دەوڵەتێک بکات بۆ کورد بەلایەنگریکردنی ئەمریکاو پێشوازیکردن لەسەربازانی ئەمریکی. «بوونی لەناوەڕاستی ئاگرەکەدا، رەنگە سەرکردەکانی کورد بۆنی هەلێک بکەن بۆ پێکدادانی هەردوولا بەیەکدا، بەمەرجدارکردنی چەسپاندنی بەردەوامی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لەکوردستان لەسەر فراوانکردنی پێگەی ئەمریکا بۆ پارێزگاریکردن لەوڵاتێکی سەربەخۆ»، ویلیامز وای نووسیوە. بەپێی وتەی چەند سەرچاوەیەکی تر بۆ (میدڵ ئیست ئای)، دوابەدوای دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق زۆربەی پەرلەمانتارە سوننەکان لەترسی تۆڵەکردنەوە لەلایەن شیعەکانەوە گەشتیان کردووە بۆ هەولێروعەممانی ئەردەن کە لەهەردوو شار بەرپرسی ئەمریکییان بینیوە « بۆ تاووتوێکردنی چەند بژاردەیەک بۆ هەردوولا». میدڵ ئیست ئای نەخشەی هەرێمی سوننەکانی خستووەتەڕوو کە لەپارێزگای ئەنبار رادەگەیەنرێت و دواتر پاریزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، هەروەها دیالەی دەخرێتە پاڵ. سەرەتا ئەم هەرێمە یەکانگیر لەگەڵ دەستووری عێراقی دروستدەکرێت کە رێدەدات بەهەرێمی ئیداری بچێتە پاڵ هەرێمی کوردستان. دواتر بەشێوەیەکی کاتی هەرێمەکە دەخرێتەسەر کوردستان لەچوارچێوەی فیدراڵی یان کۆنفیدڕاڵی «بۆ دوورکەوتنەوە لەدروستبوونی ململانێ لەنیوان سووننە و کوردەکان لەسەر کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان». دواین هەنگاویش هەوڵدانە بۆ دانپێدانانی ئەم هەرێمە لەلایەن وڵاتە زلهێزەکانەوە. لورن و‌لیامز جەخت لەوە دەکاتەوە کەدروستبوونی هەر هەرێمێک یان خەونی دەوڵەتی کوردی ئاڵۆزی زۆری تێدایە، لەوانە دژایەتی سەرسەختی تورکیا‌و ئێران لەگەڵ ناڕەزایەتی حکومەتی عێراقی «بەڵام هیچ گومانێک نییە لەوەی ئەم پەرەسەندنانەی ئەمدواییەی نێوان ئەمریکاو ئێران پرسی کوردستانێکی سەربەخۆو یەکگرتوو دەخاتەوە بەرنامەی کار».
ئارا ئیبراهیم ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا هه‌وڵده‌دات پێگه‌ى سه‌ربازیى خۆى له‌عێراق و سوریا به‌هێز بکات، یه‌کێک له‌هه‌نگاوه‌کانى دروستکردنى بنکه‌ى سه‌ربازییه له‌هه‌رێمى کوردستان که‌دوو هه‌زارى تێدا جێگیر بکات. به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێن جێگیرکردنى دوو هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریکى له‌هه‌رێم ره‌زامه‌ندى به‌غداى ده‌وێت. چه‌ند به‌رپرسێکى ئه‌مریکا زانیاریان داوه‌ته رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌تى سعودی که‌ئه‌مریکا (10) پێشنیارى پێشکه‌شکردووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و به‌رپرسه عێراقیانه‌ى داواى ده‌رکردنى هێزه‌کانى ئه‌مریکایان کردووه. یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ى رۆژنامه‌که باسى ده‌کات په‌یوه‌ندى بهجێگیرکردنى دوو هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریکیه‌وه هه‌یه له‌هه‌رێمى کوردستان. رۆژنامه‌که باسى ئه‌وه‌ی کردووه یه‌کێک له‌و (10) خاڵه‌ى ئه‌مه‌ریکییه‌کان داویانه‌ته به‌رپرسانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان بریتییه له«گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ زیادکردنى پێگه‌ى ئه‌مریکا، جا له‌ڕووى ژماره‌ى سه‌رباز بێت یان بنکه‌ى سه‌ربازیی. پێشنیاره‌که دروستکردنى بنکه‌ى سه‌ربازیى له‌خۆده‌گرێت له‌نزیک سلێمانی، باشورى هه‌ولێرو هه‌ڵه‌بجه، که (500) بۆ دوو هه‌زار سه‌رباز جێگیر بکرێت». جێگیرکردنى ئه‌و ژماره سه‌ربازه ئه‌مریکیانه له‌هه‌رێمى کوردستان بێجگه له‌و پێنج هه‌زار سه‌ربازه‌یه که له‌عێراقدا بوونیان هه‌یه. جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت، جێگیرکردنى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمدایه. عوسمان که‌ریم، جێگرى سه‌رۆکى کاروبارى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «پێویست به‌وه‌ده‌کات په‌رله‌مانى کوردستان ئاگادارى جێگیرکردنى هێزه‌کانى ئه‌مریکا بێت، به‌ڵام جارێ سه‌رۆکى هه‌رێم نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هه‌رکات هاته‌وه بۆ هه‌رێم په‌یامى ده‌بێت و له‌وباره‌یه‌وه قسه‌ى خۆمان ده‌بێت، تا ئه‌م ده‌قه‌یه به‌فه‌رمى ئه‌م پرسه قسه‌ى له‌سه‌ر نه‌کراوه«. جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه باسى له‌وه‌شکرد، به‌لایانه‌وه گرنگه هاوپه‌یمانان بمێننه‌وه له‌هه‌رێمى کوردستان و تائێستا داعش هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ناوچه‌که، وتیشى «داعش کۆتایى پێنه‌هاتووه، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانان به‌سه‌رکردایه‌تى ئه‌مریکا نه‌بوایه خه‌لافه‌تى داعش له‌ناو نه‌ده‌چوو، جێگیرکردنى هێزى ئه‌مریکا له‌هه‌رێمى کوردستان پێویستى بهدیراسهى ورد ده‌بێت». ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت جێگیرکردنى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌هه‌رێمى کوردستان به رێکه‌وتنى به‌غداو هه‌ولێر ده‌کرێت. جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئاگادارى رێکه‌وتنى نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئه‌مریکا نیم بۆ جێگیرکردنى هێزى سه‌ربازى و نه‌مبیستووه له‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه هێز جێگیربکرێت، چونکه له‌ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌م و هیچ داواکارییه‌ک پێشکه‌ش نه‌کراوه«. جه‌بار یاوه‌ر پێشیوابوو جێگیرکردنى هێزى سه‌ربازى ئه‌مریکى په‌یوه‌ندى به‌و دۆخه‌وه‌یه که یه‌کتر تۆمه‌تبارده‌کرێت له‌مانه‌وه‌و نه‌مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌نێوان کوتله سیاسییه‌کان له‌عێراق، وتیشى «مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا په‌یوه‌ندى بهدهوڵهتى عێراقى فیدڕاڵه‌وه هه‌یه، ده‌بێت رێکه‌وتنى سه‌ربازیى حکومه‌تى فیدڕاڵ بیکات له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته، وه‌کو هه‌رێمى کوردستان و گوێتان له‌سه‌رۆکى هه‌رێم بوو لهکۆڕبهندى داڤۆس لهمبارەیهوه وه‌ڵامى راگه‌یاندنه‌کانى دایه‌وه که‌هێشتا عێراق و هه‌رێم پێویستى به‌هێزى هاوپه‌یمانان هه‌یه بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى داعش که‌هێشتا ماون». هه‌روه‌ها ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو هیچ بنکەیەکی ئه‌مریکى و هاوپه‌یمانان له‌هه‌رێمى کوردستان بوونى نییه« ئه‌وه‌ى که‌هه‌یه راوێژکارو مه‌شقپێکه‌ر هه‌یه‌و هێزى شه‌ڕکه‌ر له‌هه‌رێمى کوردستاندا بوونى نییه، هى هچ وڵاتێکى هاوپه‌یمانان به‌ئه‌مریکاشه‌وه«. ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى به‌رگرى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه کهجێگیرکردنى دوو هه‌زار سه‌رباز له‌هه‌رێم ره‌زامه‌ندى به‌غداى ده‌وێت. هه‌رێم که‌مال ئاغا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى به‌رگرى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»بێگومان مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا و جێگیرکردنى په‌یوه‌ندى به‌حکومه‌تى فیدڕاڵى عێراقه‌وه هه‌یه، لەئێستادا هه‌رێمى کوردستان هێزى پاسه‌وانى سنورى هه‌یه«. پەرلەمانتارە کوردەکەی عێراق وتیشى «بوونى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌هه‌رێمى کوردستان یا جێگیرکردنى هێزى دیکه پێویستى به رێکه‌وتنى حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌یه«.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات به‌جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و رێکه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا که‌مانگانه بڕى (900) ملیۆن دۆلار (تریلۆنێک و 80) ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت، دۆخى ئابوورى زۆر باش ده‌بێت. زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئه‌وه ئاشکراده‌کات که مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌ڵێنیانداوه پێش ته‌واوبوونى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم قه‌رزى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بده‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو که‌داوایان له‌حکومه‌تى هه‌رێم کردووه دوو پڕۆژه بودجه بۆ 2020 ئاماده بکه‌ن، یه‌کێکیان به‌پێى ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا کراوه‌و یه‌کێکى دیکه‌یان که هه‌ر هیچ بودجه‌یه‌ک نه‌نێردرێت و له‌سه‌ر داهاتى نه‌وت و ناوخۆ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکرێت. هاوڵاتى: وهفدى دانوسانکارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا رۆژى پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو هاتنه په‌رله‌مان، چ شتێکى گرنگ باسکرا؟ زیاد جه‌بار: له‌ڕاستیدا وهفدى دانوسانکار زیاتر له‌سه‌ر پرسه داراییه‌کانى نێوان هه‌رێم و عێراق قسه‌یان کرد، دیاره له‌یه‌که‌م رۆژى چوونیان بۆ به‌غدا بۆ گفتوگۆکردن بۆیان باسکردین قۆناغ به‌قۆناغ، ئه‌وه‌ى به‌لامانه‌وه گرنگ بوو که چوار خاڵى بنچینه‌یى گفتوگۆى له‌سه‌رکرا، پشکى هه‌رێم له‌بودجه‌ى عێراق، هێزى پێشمه‌رگه‌و مه‌سه‌له‌ى خاک و ناوچه جێناکۆکه‌کان. وهفدى داوسانکارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا باسیان له‌وه‌کرد لێکتێگهشتنێکى باش له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولا دروست بووه، له‌و کاته‌ى وهفدى هه‌رێم چووه پڕۆژه بودجه‌ى 2020 له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه ئاماده ده‌کرا، به‌شێک له‌مانه رێکه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه‌و جێکراوه‌ته‌وه له‌پڕۆژه‌که‌دا، ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2020 بنێردرێتە پەرلەمان، ئه‌وا پشکى هه‌رێم تێیدا پارێزراو ده‌بێت کهمیزانییهى عێراق له‌سه‌ر (161) ترلیۆن دینار خه‌مڵاندنى بۆ کراوه، مانگانه بڕى (900) ملیۆن دۆلار بگاته هه‌رێمى کوردستان له‌به‌رانبه‌ردا حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیمى سۆمۆ بکات و رۆژانه سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى که‌رکوک له‌ڕێى بۆرییه نه‌وتییه‌کانى هه‌رێمه‌وه بگاته به‌نده‌رى جه‌یهان له‌سه‌ر ئه‌مانه رێکه‌وتن کراوه. هاوڵاتى: پشکى (74) ملیار دینارى مانگانه که بۆ پێشمه‌رگه ره‌وانه بکرێت له‌ناو ئه‌و (900) ملیۆن دۆلارهدایه یان جیاوازه؟ زیاد جه‌بار: هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌ناو مه‌نزومه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقدا بێت، به‌ڵام به‌پێى ده‌ستور ئه‌مه پێشێلکردنى ده‌ستوره، چونکه هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌ناو مه‌نزومه‌ى به‌رگرى عێراقیدایه نه‌ک وه‌زاره‌تى به‌رگرى. بڕى ئه‌و (74) ملیار دینارى مانگانه‌یه بۆ پێشمه‌رگه له‌ناو ئه‌و (900) ملیۆن دۆلارهدایه که‌به‌غدا ره‌وانه‌ى هه‌رێمى ده‌کات دواى په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ى 2020ى عێراق. له‌کۆتایى ساڵى 2020 بڕیاره سه‌رژمێرى له‌عێراقدا بکرێت هاوڵاتى: باسیان له‌وه‌کرد پشکى هه‌رێم له‌به‌غدا له‌سه‌دا 12.67 ناکرێت به له‌سه‌دا 14%؟ زیاد جه‌بار: ئێستا لێکتێگه‌شتنێک هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا که له‌ڕووى زانستییه‌وه قسه‌ى له‌سه‌رده‌که‌ن که‌پشکى هه‌رێم 14%یه‌و به‌ڵام نه‌کراوه‌ته بنه‌ما بۆ پڕۆژه بودجه‌ى 2020، له‌کۆتایى ساڵى 2020 بڕیاره سه‌رژمێرى له‌عێراقدا بکرێت. ئه‌وانه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینیان که‌مه‌و (220) هه‌زار دیناره له‌کاتى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ئه‌و پارهیەى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حکومه‌ت بخرێته‌سه‌ر موچه‌ى خانه‌نشینان که‌که‌مترین موچه‌یان هه‌یه هاوڵاتى: پرسى موچه‌ى پاشه‌که‌وتکراو و موچه‌ى خانه‌نشینى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم چۆن باسکراوه‌و به‌ڵێنى چى دراوه؟ زیاد جه‌بار: ئێمه ئه‌و کاته‌ى خه‌ریکى پڕۆژه‌یاساى چاکسازى بووین له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیرى دارایى و به‌شێکى دیکه له‌وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان کۆبووینه‌وه‌و گفتوگۆى زۆر ورد کرا. ئه‌وانه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینیان که‌مه‌و (220) هه‌زار دیناره له‌کاتى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ئه‌و پارهیەى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حکومه‌ت بخرێته‌سه‌ر موچه‌ى خانه‌نشینان که‌که‌مترین موچه‌یان هه‌یه. هه‌روه‌ها پاشه‌که‌وتى موچه‌مان باسکرد، پێمانوتن ناکرێت هیچ قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌که‌ن، ئه‌وه‌ى تێگه‌شتین قهلهقییهک هه‌بوو که به‌رچاویان روون نییه. له‌یاساى چاکسازى موچه‌ى پاشه‌که‌وتکراوه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ فه‌رمانبه‌ران جێگیرکراوه، که هه‌ژمارى بانکى ده‌کرێته‌وه به‌پێى یاساکه، بڕگه‌ى دووه‌مى ئه‌وه‌یه له‌دواى کردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى بانکى بۆ فه‌رمانبه‌ران رێنمایى و ته‌علیمات ده‌رده‌کات بۆ ئه‌وه‌و دوو شتمان به‌حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایى وتووه، یه‌که‌میان ئایا فه‌رمانبه‌ران چۆن دەتوانن پارە پاشه‌که‌وتکراوه‌کان بەکاربێنن و دووه‌م کەی ده‌توانن مامه‌ڵه‌ى پێوه بکه‌ن، چونکه بۆ ئه‌وه‌یه فه‌رمانبه‌ران قه‌رزارى حکومه‌تن، له‌ڕێگه‌ى مامه‌ڵه‌ى هه‌ژماره بانکییه‌که‌وه مه‌قاسه بکرێت و حکومه‌ت چى پاره‌یه‌کى لاى فه‌رمانبه‌رانه وه‌ریبگرێته‌وه ئیتر پێشینه‌کانه، عه‌قاره، پاره‌ی کاره‌باو ئاوه. «که‌ی»ـه‌که بۆ ئه‌وه‌یە حکومه‌تى هه‌رێم دواى جێبه‌جێکردنى رێکه‌وتنى یاساى بودجه‌ى 2020، حکومه‌تى هه‌رێم له‌ساڵێکدا چه‌ند جارێک شتێک له‌و پاره‌یه رابکێشێت. هاوڵاتى: ئایا لهگفتوگۆکانتان له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان باسیان له‌وه‌کرد که‌پێش ته‌واوبوونى کابینه‌ى نۆیه‌م قه‌رزى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌ته‌واوى ده‌درێته‌وه؟ زیاد جه‌بار: به‌ڵێ ئه‌و به‌ڵێنه‌یان داوه پێش ته‌واوبونى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم قه‌رزى موچه‌ى پاشه‌که‌وتى فه‌رمانبه‌ران بدرێته‌وه، هه‌تا سه‌رۆکى حکومه‌ت روونکردنه‌وه‌ى پێداین که وتى:»هه‌ژمارى بانکى بکه‌ینه‌وه، فه‌رمانبه‌رێک (30) ملیۆن دینارى لاى حکومه‌ته چه‌کى پاره‌که راده‌کێشێت ته‌واوه‌و حکومه‌ت مولزه‌مه به‌دانه‌وه‌ى) حکومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت قه‌رزه‌کانى پاشه‌که‌وت بداته‌وه که‌نزیکه له (13) ملیار دۆلارى ئه‌مریکى وه‌ک خۆیان باسیان کردووه. بڕوام به‌و ژماره زۆره‌ى قه‌رز نییه له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ته‌نانه‌ت قه‌رزى مووچه‌ى پاشه‌که‌وتکراوى فه‌رمانبه‌رانیش که‌باسى (13) ملیار دۆلار ده‌کرێت، هێشتا وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى نه‌یتوانیوه به‌ته‌واوی زهبتى بکه‌ن بزانن چه‌ند ده‌کات هاوڵاتى: وهفدى دانوسانکارى هه‌رێم باسى قه‌رزه‌کانى هه‌رێمیان کرد که (24) ملیار دۆلار قه‌رزارن؟ زیاد جه‌بار: باسى قه‌رزه‌کان به‌گشتى کراو بۆ خۆم بڕوام به‌و ژماره زۆره‌ى قه‌رز نییه له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ته‌نانه‌ت قه‌رزى مووچه‌ى پاشه‌که‌وتکراوى فه‌رمانبه‌رانیش که‌باسى (13) ملیار دۆلار ده‌کرێت، هێشتا وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى نه‌یتوانیوه به‌ته‌واوی زهبتى بکه‌ن بزانن چه‌ند ده‌کات. هاوڵاتى: ئامانج ره‌حیم سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران خه‌ریکى بۆردێکن بۆ کۆکردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌ت، هیچ پرسیارتان ئاراسته کرد له‌وباره‌یه‌وه؟ زیاد جه‌بار: پرسیارمان لێکردن که لیژنه‌و کۆمیته‌یه‌ک پێکهێنراوه ئامانج ره‌حیم سه‌رپه‌رشتى ده‌کات، بۆ قه‌رزه‌کان چه‌ند قه‌رزاره‌و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو چۆن قه‌رزه‌کان ده‌ده‌نه‌وه، ئێستا نه‌وتێکى زۆر له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌فرۆشرێت و رۆژانه (460) هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌کات. له‌داهاتى نه‌وت ته‌نها (318) ملیار دینار ده‌درێت به‌وه‌زاره‌تى دارایى بۆ موچه، ئیتر نه‌وت به‌رمیلێکى به (70) بێت یا به (60 و 50) دۆلار بێت هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌درێت به‌وه‌زاره‌تى دارایى، ئه‌وى دیکه‌ى روون نییه‌و شه‌فاف نییه‌و لێره‌و له‌وێ ده‌بیستین قه‌رزى کۆمپانیا نه‌وتى و ناتهوتییهکان و قه‌رزه ناوخۆییه‌کان که له‌بانکه‌کاندا بوون ده‌درێته‌وه، شتێک قه‌رز دهدرێتهوەو ده‌بێت له‌داهاتوودا روون بێت. هاوڵاتى: پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 دێته په‌رله‌مانى کوردستان؟ یاخود به‌بیانووى نه‌بوونى بودجه له‌به‌غدا هه‌رێمیش ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى ناکات؟ زیاد جه‌بار: ئێمه خۆمان وه‌کو سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌مان روونکرده‌وه که شه‌ش ساڵه پرۆژه‌ى بودجه نه‌هاتۆته په‌رله‌مان و یه‌کێک له‌لاوازترین خاڵه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه که‌یاساى بودجه‌ت نه‌بێت، خراپترین حکومه‌تیش ئه‌وه‌یه یاساى بودجه‌ى نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه‌مان بهنوێنهرهکانى حکومه‌ت وت، ئه‌گه‌ر بیانووه‌که ئه‌وه‌بێت به‌رچاویان روون نییه، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ناوه‌ند رێکناکه‌وێت و هیچ پاره‌مان بۆ نانێردرێت، ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتى ناوخۆیى و فرۆشتنى نه‌وت خه‌مڵاندن بکات و دوو جۆر پرۆژه بودجه ئاماده‌بکه‌ن، یه‌کیان به‌پێى ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غداد کراوه، یه‌کێکیان به‌وه‌ى که له‌خراپترین حاڵه‌تدا له‌سه‌ر داهاتى نه‌وت و ناوخۆ بیکه‌ن، وه‌کو به‌ڵێنیان نه‌دا، به‌ڵام به‌حسابى خۆیان وتیان ئیشى تێدا ده‌که‌ین. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر به‌غدا بودجه‌ى نه‌بێت، هه‌رێمى کوردستان چۆن مامه‌ڵه ده‌کات؟ زیاد جه‌بار: له‌حاڵه‌تێکدا ئه‌گه‌ر یاساى بودجه له‌عێراق نه‌بوو، هه‌رێمى کوردستان وه‌کو ساڵى 2019 پاره‌ى به‌شێکى موچه‌که‌ى بۆ دێت که (453) ملیار دینارى مانگانه‌یه، حاڵه‌تێکى تر ئه‌وه‌یه که‌به‌غدا هیچ بڕه پاره‌یه‌ک بۆ هه‌رێمى کوردستان نه‌نێرێت ئه‌وه‌ش واریده، ئه‌وه‌ش ده‌بێت پشت به‌داهاتى نه‌وت ببه‌ستین که له‌سه‌روو (460) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌کرێت. هاوڵاتى: دۆخى دارایى هه‌رێم به‌ره‌و گه‌شه‌ندن و ئارامى ده‌ڕوات یا وه‌ستاوه‌و مه‌ترسى پاشه‌کشه هه‌یه؟ زیاد جه‌بار: بۆ ئه‌مساڵ ئه‌گه‌ر تۆزێک دۆخى سیاسى عێراق باش ببێت به‌دڵنیاییه‌وه دۆخى ئابوورى هه‌رێمى کوردستان له‌ساڵى 2019 زیاتر گه‌شه ده‌کات، به‌تایبه‌ت رێکه‌وتنى بودجه‌ى 2020 و ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى هه‌یه له‌نێوان هه‌رێم و عێراق جێبه‌جێ بکرێت.
ئامادەکردنی: هاوکار جەلال پاش چەندین مانگ لەگرژییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران، کەدەگەڕێتەوە بۆ مانگی مایسی ٢٠١٩، دوای چەندین گەڕی هەڕەشەو جەنگی سارد‌و میدیایی؛ دواجار گرژی راستەوخۆی نێوانیان لەکۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩و سەرەتای کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ پێی نایە قۆناغێکی ئاڵۆزتر. گرژییەکان تەنها سزا ئابورییەکانی ئەمریکا نییە، بەڵکو هەوڵەکانی ئێرانیش بۆ بێزارکردنی ئەمریکا بەهێرشکردنە سەر کەشتییەکانی لەکەنداوی عومان، خستنە خوارەوەی درۆنێکی ئەمریکی لەمانگی حوزەیران و زیاتر لەدەستەیەک هێرش بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لەعێراق. بەرپرسانی کۆشکی سپی پێیان وایە؛ زۆر کاریان لەپێشە بۆ ئارامی جیهان. دوا پێشهاتەکانیش پێمان دەڵێت؛ وادیارە ئێران مەسجەکەی وەرگرت و نایەوێت گرژییەکان زیادبکات لەناوچەکە، پاش تۆڵەکردنەوەی کوشتنی فەرماندەی فەیلەقی قودسی شۆڕشی ئیسلامی ئێران قاسم سولەیمانی، کە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە کاتێک کۆماری ئیسلامی (١٨) موشەکی ئاڕاستەی دوو بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق کرد. راستییەکە ئەوەیە هیچ قوربانییەک دەرنەکەوت کە هەژماربکرێت لەئەنجامی هێرشی ئێرانییەکان. لەئێوارەی رۆژی چوارشەممە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەشاشەی تەلەفزێۆنەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو وتی « ئێران بێدەنگ دەردەکەوێت، ئەمەش شتێکی باشە بۆ لایەنەکانی ناوچەکە کەنیگەران بوون». هەروەها وتی « بۆ ماوەیەکی زۆر‌و گەڕانەوەی بەهەمانشێوەی ١٩٧٩ نەتەوەکان دەبوو ئارامبگرن لەسەر وێرانکاری و هەڵسوکەوتە ناجێگیرەکانی ئێران لەناوچەکەو سەرووتر، ئەو رۆژانە تێپەڕین». لەکاتێکدا زۆرێک لەشارەزایان پێشبینییان کرد، کەئێران بۆ تۆڵەسەندنەوە چاوەڕێ دەکات، بەڵام کەمتر لەهەفتەیەک چاوەڕێی کرد‌و پێچەوانەکەی ئەنجامدا. هەروەها شارەزایان پێشبینی ئەوەشیان کرد کەسەرکردەکانی ئێران ئامانجیان رەتکردنەوەیەکی قایلکەر بوو بۆ هەر کردارێک، دواتر بەشانازییەوە باسیان لەو تۆڵەسەندنەوەیە دەکرد. ئێلشیڤا ماکلیس، مامۆستای زانکۆی (بار ئێلان) لەشاری رامات لەوڵاتی ئیسرائیل و پسپۆر لەکاروباری عێراق، ئێران و ئیسلامی شیعە، پێش هێرشەکەی ئێران بەڕۆژنامەی (جویش نیوز سیندیکات JNS)ی وت « ئەوە روونە کەئێران شتێک دەکات لەپاش هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر رەمزو پێکنەرێکی گرنگی کۆماری ئیسلامی. پرسیارەکە ئەوەیە کەی و چۆن؟» هەروەها ماکلیس وتی « ئێران ناخوازێت راستەوخۆ هیچ کاردانەوەیەک یاخود گرژییەک ئەنجامبدات و هەوڵدەدات ئەوەندەی بکرێت دەستی خۆی پیس نەکات، بەڵکو کاربکات لەڕێگەی بریکارە جیاوازەکانی لەناوچەکە.» بەڵام لەوکاتەدا پێچەوانەکەی ئەنجامدا. سەبارەت بەهەڕەشەکانی ئێران لەمەڕ «خاپورکردنی شارەکانی تەلئەبیب و هەیفا» راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل یعقوب ئەمیدرۆر لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە لەلایەن پەیمانگای جوو بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رێکخرابوو بە (JNS) وت : ئیسرائیل پێش ئەوەی هیچ بڕیارێک بدات پێویستە چاوەڕێ بکات و ببینێت چی روودەدات. هەروەها وتیشی «ژیرانە نییە» گفتوگۆ لەسەر بەرپەرچدانەوەی ئیسرائیل بۆ هەرهێرشیکی ئێران بکرێت. روونیشیکردەوە؛ کە بۆ ماوەیەکی زۆرە ئیسرائیل لەڕووبەڕووبوونەوەدایە لەگەڵ ئێران لەسوریا، هەروەها نیازیان وایە؛ لەهەر هەلومەرجێکدا کەهەستییان کرد بەهێزن شەڕی زەمینی بکەن و ئامانجی سەرەکییان وەستاندنی ئێرانە لەبیناکردنی مەکینەی شەڕ لەسوریا. «لەئەگەری روودانی هەر هێرشێک نابێت بڕیاری پێشوەختە بدەن.» یۆل گۆزانسکی توێژەر لەپەیمانگای دیراساتی ئاسایشی نەتەوەیی بەڕۆژنامەی (جویش نیوز سیندیکات JNS)ی وت؛ ئەو باوەڕی وایە کوشتنی قاسم سولەیمانی بڕیارێکی باش بوو، زۆر دواکەوت، دەبوو دەیەیەک پێش ئێستا لەناوببرایە. ئەو بڕیارە ژیانی زۆرێکی پاراست بەتایبەتی عەرەب. مردنی سولەیمانی گۆڕانکارییەکان لەیەمەن خێرا دەکات، کەدەتوانێت هانی حوسییەکان بدات بچنە دانووستان لەگەڵ سعودیە. ئەمە بەهەموو شێوەیەک پڕۆسەکە خێراتر دەکات. بەر لەهێرشەکەی ئێران بۆ سەر دوو بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لەعێراق، گۆزانسکی پێشبینی کرد وتی « ئێران دەیەوێت بەشێوەیەک تۆڵەبکاتەوە، کەئەمریکا توڕەو بێزار نەکات.» دواتر بینیمان ئەم بۆچوونەی گۆزانسکی وەڕاست گەڕا. توێژەرەکە وتیشی هیچ لایەک خواستی شەڕی نییە، ئێران ئامانجی تۆڵەسەندنەوەیە بەشێوەیەک کە زۆر نەرم بێت و ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکاش بۆ رێگایەک دەگەڕێت پشێوی دروستنەبێت و هۆکارێکی هەبێت بۆ وەڵامنەدانەوە. هەتا ئێستا هیچ هاوڵاتی و سەربازێکی ئەمریکی نەکوژراون، ئەوە خاڵێکی ئەرێنییە بۆ ئەمریکا کاردانەوەی نەبێت. ئەگەر ئێران سەربازێکی ئەمریکا بکوژێت؛ ترەمپ ناچارە وەڵامی هەبێت، ئێرانیش ئەوە دەزانێت، بۆ ئەو مەبەستە هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی دووربێت لەو بەربەرەکانێیە. کۆتایی ئامانجی پڕۆژە ٢٠، ٣٠، ٥٠ ساڵییەکەی ئێران لەهەمانکاتدا ئەمریکا خەریکی پڕۆژەی وەستاندنی چەکی ناوەکییە. لەلێدوانێکیدا دۆناڵد ترەمپ رۆژی چوارشەممەی ٨ی کانوونی دووەم ٢٠٢٠، رایگەیاند «ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا؛ راستەوخۆ سزای ئابووری زیاتر دەسەپێنێت بەسەر رژێمی ئێران.» هەروەها ترەمپ هەڕەشەی لێدانی (٥٢) ئامانجی ئێرانی کرد‌و وتی ئەمریکا هێزی سەربازی زیاتری بڵاوەپێکردووە، لەئەگەری کاردانەوەی ئێران. مەبەستی ئامادەبوونی هێزێکی ئاسمانی ئەمریکایە لەویلایەتی یووتاه، وەک نمایشێکی سەربازیی دەریخست کەتیمێکی (٥٢) فڕۆکەیی جۆری F-35AII Lightning پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگییە لەئەمریکا، کە یەک لەدوای یەک دەگەنە ئامانجەکانیان. لەساڵی ٢٠٠٧، کاتێک فەرماندەی سوپای پارێزگاری شۆڕشی ئێسلامی ئێران عەبدولڕەزا شەهلایی، کە لەهێرشێکی هێزەکانی ئەمریکا لەیەمەن کوژرا، گوایە لەکوشتنی حەوت سەربازی ئەمریکایی بەرپرسیار بووە، کە لەو هەفتەیەدا بەتوندی لەمیدیاکان باسی لێوەدەکرا، دواتر ئەمریکا ئامادەیی چارەسەری نیشاندا. دامەزرێنەرو بەڕێوەبەری کارگێڕیی سەنتەری ئەمریکی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ راپۆرت و شیکاری سێت فرانتزمان، بە(جویش نیوز سیندیکات JNS)ی وت “ئامانجی هێرشەکەی ئێران سەرەتا بۆ نمایشە کەخاوەنی تەکنەلۆجیایەو دەتوانێت هێرش بکاتەسەر بنکەکانی ئەمریکا.» لەهەمانکاتدا، ئێران خۆی بەدوور دەگرێت لەقوربانیدان، چونکە کاتێک یەکێک لەمیلیشیاکانی بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوشت، لەتۆڵەی ئەوەدا ئەمریکا دوو دەستە لەئەندامانی میلیشیاکانی کوشتەوە. کاتێک ئێران ستافێکی ئەمریکی کوشت؛ پەیامێکی دا بەئەمریکا کە ناوچەکە جێبهێڵن، بەڵام ئەمریکا پەیامێکی جێهێشت کەدەتوانێت هەمان شت دووبارەبکاتەوە. ئێران دەیەوێت دڵنیابێت لەگەڕانەوەی سەر بڵندی لەمەڕ مردنی سولەیمانی بەبێ روودانی شەڕی گەورە لەناوچەکە، بەڵام ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی دەزانن کەدەتوانێت هێرش بکاتەسەر دامەزراوە نەوتییەکان لەسعودیە، وەک ئەوەی لەڕابردوودا ئەنجامیدا. فرانتزمان پێی وایە ئێران هۆکاری پشێوی ناوچەکەیە بەدرێژایی (٤٠) ساڵ، هەروەها تاران دەیەوێت وڵاتانی عێراق، لوبنان و یەمەن دابەشبکات لەڕێگەی بریکارەکانییەوە. ناکۆکی و پێکدادان لەناوچەکە لەبەرژەوەندی ئێران نییە، بەڵکو بەردەوامی پڕۆسەی کۆنتڕۆڵی ئەو وڵاتانە لەبەرژەوەندی ئێرانە. هەر شەڕێکی قورس لەناوچەکەدا دەتوانێت ئامانجی پڕۆژە (٢٠، ٣٠، ٥٠) ساڵییەکەی ئێران پەکبخات، بۆیە دەبێت وریا بێت. سەرەڕای خۆهەڵکێشان و خۆ بەگەورە زانینی، ئێران دەزانێت کەتوانای جەنگی رووبەڕووبوونەوەی ئەمریکای نییە، دەبێت بەوریاییەوە مامەڵە بکات، لەبەرئەوەی نایەوێت دوژمنایەتی ئەو ئیدارەیە بکات. سەرەنجام ژینگەی سیستمی کۆمەڵگەی نێودەڵەتی لەم قۆناغەدا پەیوەستدارە بەجوڵەی ئەکتەرەکانی. لەڕوانگەی بیردۆزی ریالیزمەوە دەکرێت رووداوەکانی پەیوەست بەپرسی نێوان ئەمریکا-ئێران لەڕێگەی جوڵەکانیانەوە پێشبینی بکرێت. کردەوەکانی ئێران نیشانمان دەدات، کەدەخوازێت بگەڕێتەوە دۆخی ئاسودەیی ئەویش بریتییە لەجەنگی بریکاری و خۆی دەپارێزێت لەجەنگی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا. لەهەمانکاتدا لەپێداگیرییدا دەمێنێتەوە لەسەر خواستەکانی کەهەوڵدانە بۆ وەدەرنانی هێزەکانی ئەمریکاو بێزارکردنیان لەڕێگەی گروپی جیاواز‌و پشێوی دروستکردن لەناوچەکە. هاوکات ئەرکی سەرەکی ئەمریکا هێشتنەوەی وڵاتانی ناوچەکەیە لەهەمان دۆخدا، پاشان ترسی راستەقینەی ئەمریکا جەمسەرێکی گەورەی جیهان کەڕوسیایە نەک ئێران. سەرچاوەکان: 1.https://www.clevelandjewishnews.com/jns/post-missile-attack-iran-takes-off-ramp-as-america-aims/article_10c52c15-12dc-53fe-bfec-27636db34f3b.html 2.Post-missile attacks, Iran takes an off-ramp as America aims for de-escalation - JNS.org
راپۆرتی: واڵ ستریت جێرناڵ وه‌رگێرانی: کاکه‌لاو عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى وڵاته زلهێزه‌کان پشتگیرى لهئاگربهستى لیبیا ده‌که‌ن بۆ کۆتاییهێنان به‌شه‌ڕى چه‌ند مانگه، خزاندنى ئه‌مدواییه‌ى چه‌کدارى به‌کرێگیراو له‌لایه‌ن رکابه‌ره‌کانى ده‌ره‌وه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌کان بۆ چه‌سپاندنى ئاگربه‌ستێکى درێژخایه‌ن له‌وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ند بهنهوتهکهى باکورى ئه‌فریقادا. له‌لوتکه‌ى به‌رلیندا لهیهکشهممهى رابردوو 19ى کانونى دووه‌مى 2020، روسیا، تورکیا، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا، میسر، هه‌روه‌ها ئیمارات رێککه‌وتن له‌سه‌ر پشتیوانیکردنى ئاگربه‌ست و پابه‌ندبوون به رێککه‌وتنێکى پێشووترى وه‌ستاندنى ناردنى چه‌ک، ئه‌مه‌ش له‌هه‌وڵی کۆتاییهێنان بهجهنگهکه. هه‌ڵگیرسانى جه‌نگێکى ناوخۆیى قووڵ له‌ساڵى رابردوودا له‌وڵاتێکدا کهنزیکترین وڵاتى ئه‌وروپى لێیه‌وه (321)کم دووره بووهتههۆى بهئاگاهاتنهوهى زلهێزه‌کانى رۆژئاوا. به‌جه‌ختکردنه‌وه لهبهربهستهکانى ئاشتییه‌کى تۆکمه، سه‌رکرده‌کانى هه‌ردوو هێزه سه‌ره‌کییه‌که - حکومه‌تێک لهتهرابلوسى پایته‌خت که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پشتگیرى ده‌کات و ئه‌و هێزه چه‌کدارانه‌ى کهدڵسۆزى فه‌رمانده‌یه‌کى پێشووى سوپاى لیبیان کهبارهگاکهى له رۆژهه‌ڵاتى وڵاته‌که‌دایه - یه‌کتریان نه‌بینى یان راسته‌وخۆ پێکه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کتر قسه‌یان نه‌کرد لهلوتکهکهدا، هه‌رچه‌نده نوێنه‌ره‌کانیان به‌شداربوون له‌گفتوگۆکاندا. له‌ناو لیبیادا، گرژییه‌کان له‌م چه‌ند مانگه‌ى دواییدا په‌ره‌یانسه‌ندووه به‌هۆى گه‌شتنى هه‌زاره‌ها چه‌کدارى به‌کرێگیراوه‌وه که له‌لایه‌ن تورکیا‌و روسیاوه نێردراون بۆ یارمه‌تیدانى لایه‌نه رکابه‌ره‌کان. له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ى دواییدا، نزیکه‌ى دوو هه‌زار چه‌کدارى میلیشیاى سورى له‌لایه‌ن تورکیاوه له‌سوریا ناونووس کراون و نێردراون بۆ لیبیا تا به‌ناوى حکومه‌ته‌که‌ى ته‌رابلوسه‌وه شه‌ڕبکه‌ن، به‌پێى وته‌ى فه‌رمانده‌یه‌کى سوپاى نیشتمانى سوریا‌و که‌سێک که‌په‌یوه‌ندى نزیکى هه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌کاندا. به‌پێى وته‌ى به‌رپرسانى رۆژئاوا، هه‌زاره‌ها چه‌کدارى تر له‌سه‌روبه‌ندى ناونووسکردندان تا له‌سوریاوه ره‌وانه‌ى لیبیا بکرێن له‌ڕێى تورکیاوه. ناردنى ئه‌م هێزانه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه، کهچهکدارى ئه‌و بهرانهن له‌سوریادا شه‌ڕى بۆ ده‌که‌ن، دواى ئه‌وه‌دێت کهکۆتایى ساڵى رابردوو نزیکه‌ى دوو هه‌زار به‌کرێگیراوى سوپاى روسیا گه‌یشتنه لیبیا بۆ یارمه‌تیدانى هێزه‌کانى خه‌لیفه حه‌فته‌ر، که‌ماوه‌ى نۆ مانگه هێرش ده‌کاته‌سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ى ته‌رابلوس. له‌ئێستادا ئه‌و چه‌کداره روسى و سوریانه چه‌قى هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانن بۆ هێورکردنه‌وه‌ى ململانێکهى لیبیا دواى رێککهوتنهکهى یه‌کشه‌ممه‌ى رابردوو. رێککه‌وتنه‌که داوا له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى بێگانه ده‌کات پهبهندبن به رێککه‌وتنى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ گه‌مارۆى چه‌ک که له ٢٠١١ه‌وه کارى پێده‌کرێت. لهدووشهممهى رابردوودا، جۆسێپ بۆرڵ به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى ئه‌وروپا رایگه‌یاند کهپشتگیرى لهبنیادنانهوهى ئه‌رکى ده‌ریایى ده‌کات له‌ده‌ریاى ناوه‌ڕاست بۆ چه‌سپاندنى رێگریکردن له‌ناردنى چه‌ک، ئه‌م پرۆژه‌یە له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌کانى تر‌ى ئه‌وروپاوه پشتگیرى لێده‌کرێت. رێککهوتنهکهى به‌رلین خۆشى هه‌ندێک خاڵى تایبه‌تى تێدایه که‌چۆن رێگرى بکرێت له‌ناردنى چه‌ک. به‌پێى وته‌ى چاودێران و به‌شداران، به‌بێ ئه‌وه هێورکردنه‌وه‌ى توندوتیژییه‌که سه‌خت ده‌بێت. «ئه‌وان خۆیان ئاماده‌ده‌که‌ن بۆ جه‌نگ» وڵفرام لاچهر، شاره‌زا له‌ململانێى لیبیا لهپهیمانگهى ئه‌ڵمانیا بۆ کاروباره نیوده‌وڵه‌تى و ئه‌منییه‌کان واى وت به‌ئاماژه‌کردن بۆ وڵاته‌کانى ده‌ره‌وه کهپشتگیرى لهلایهنهکانى لیبیا ده‌که‌ن. به‌پێ وته‌ى به‌رپرسانى لیبیا، تۆپبارانکردنى ناوه ناوه به‌رده‌وامه له‌لایه‌ن هێزه‌کانى سه‌ر بهحهفتهرهوه له‌کاتى لوتکه‌ى به‌رلینه‌وه، هه‌رچه‌نده واده‌رده‌که‌وێت توندوتیژییه‌که له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوودا هێوربووبێتهوه دواى داواکارى جیاى روسیا-تورکیا بۆ ئاگربه‌ست له‌پێش لوتکه‌که‌دا. له‌سه‌روبه‌ندى کۆنفرانسه‌که‌دا، خه‌لیفه حه‌فته‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌کانى داخست کهبووههۆى که‌مکردنه‌وه‌ى زیاتر له‌نیوه‌ى به‌رهه‌مى وڵاته‌که، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵیک بۆ نه‌هێشتنى سه‌رچاوه‌ى دارایى حکومه‌ته‌که‌ى ته‌رابلوس. به‌پێى وته‌ى گروپى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانى نیشتمانى لیبیا، کۆمپانیاکانى حکومه‌تى لیبیا که نه‌وتى وڵاته‌که‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌هۆى گه‌مارۆکه‌ى خه‌لیفه حه‌فته‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بهندهرانهى کۆنترۆڵى کردووه لانى که‌م (800) هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌ى بڕیوه که به‌هاکه‌ى (55) ملیۆن دۆلاره بۆ هه‌ر رۆژێک. له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه په‌رله‌مانى تورکیا ده‌سه‌ڵاتیدا به‌حکومه‌ت تا سه‌رباز بنێرێت بۆ لیبیا بۆ پشتگیریکردنى حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆکى تورکیا رایگه‌یاند سه‌ربازانى تورکیا نێردراون بۆ لیبیا، به‌ڵام به‌شدارى له‌شه‌ڕدا ناکه‌ن. شاره‌زایان و ئه‌و لایه‌نانه‌ى تێوه‌گلاون لهململانێکهدا ده‌ڵێن که جوڵاندنى چه‌کدارى سورى و سه‌ربازى تورکى یارمه‌تى ئه‌نقه‌ره‌ى داوه رۆڵێکى گه‌وره‌تر بگێرێت لهدانوستانى یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى ململانێکهى لیبیا له‌داهاتوودا، له‌وانه پێگه‌یه‌کى ناوه‌ندى لهدانوستانهکانى لوتکه‌ى ئه‌ڵمانیاو گفتوگۆى جیا له‌گه‌ڵ روسیا. «تورکیا نه‌یده‌توانى له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ ئاماده‌یى هه‌بێت به‌بێ بوونى له‌شه‌ڕه‌که‌دا»، فه‌رمانده‌که‌ى گروپه چهکدارهکهى سوریا واى وت. به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ره‌کی، پرۆگرامه‌که ئه‌و سوریانه ناونووس ده‌کات که له‌سوریادا شه‌ڕیان بۆ گروپه‌کانى سه‌ر به‌تورکیا کردووه‌و له‌پێگه‌ى ئۆپۆزسیۆندا له‌باکورى سوریا ده‌ژین که‌تێیدا ملیۆنه‌ها ئاواره‌بوون به‌هۆى جه‌نگه ناوخۆییه بهردهوامهکهیهوه. به‌پێى قسه‌ى فهرماندهکهو ئه‌و که‌سه‌ى په‌یوه‌ندى نزیکى هه‌یه بهگروپهکهوه، ئه‌و چه‌کدارانه به‌هۆى پێدانى مووچه‌ى دوو هه‌زار دۆلارى مانگانه‌وه هانده‌درێن، که‌ئه‌مه موچه‌یه‌کى ده‌گمه‌نه له‌سوریاى خاپورى جه‌نگدا. «ئه‌وان ته‌نانه‌ت نازانن له‌وێ [لیبیا] چى رووده‌دات»، که‌سه‌که واى وت. بۆ حکومهتهکى ته‌رابلوس، که حهفتهرى به‌وه تۆمه‌تبارده‌کرد چه‌کدارانى به‌کرێگیراو وه‌رده‌گرێت، بڕیارى وه‌رگرتنى شه‌ڕکه‌رى سورى له‌کاتێکى قه‌یراناویدایه. ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ى سوپاى روسیا کهپشتگیرى هێزه‌کانى حه‌فته‌ر ده‌که‌ن هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان کرد کهتهوژمى جه‌نگه‌که هه‌ڵده‌گه‌ڕێننه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندى حه‌فته‌ردا که‌تێیدا توانى هه‌ندێک ناوچه بگرێت و هه‌ندێک ده‌ستکه‌وت به‌ده‌ستبهێنێت. به‌پێى وته‌ى لیژنه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کهچاودێرى راگرتنى ناردنى چه‌ک ده‌کات، ئیماراتیش پشتیوانى ئاسمانى به‌خشییوه به‌هێزه‌کانى حه‌فته‌ر. فه‌تحى پاشاغا، وه‌زیرى ناوخۆى لیبیا ره‌تیکرده‌وه لێدوانى راسته‌وخۆ بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئاخۆ شه‌ڕکه‌ره‌کانى سوریا پاڵپشتى حکومه‌ته‌که‌ى ده‌که‌ن. «ئێمه چوار ملیۆن و نیو خه‌ڵکمان هه‌یه له‌به‌شى رۆژئاواى لیبیا. ده‌بێت به‌رگرییان لێ بکه‌ین»، پاشاغا له‌سه‌ر رێککه‌وتنه ئه‌منییه‌که‌ى له‌گه‌ڵ تورکیا واى وت. جه‌نگى ئێستاکهى ته‌رابلوس له‌نیسانى ٢٠١٩ ده‌ستیپێکرد کاتێک خه‌لیفه حه‌فته‌ر فه‌رمانى به‌هێزه‌کانى کرد هێرش بکه‌نه‌سه‌ر ته‌رابلوس، ئه‌مه‌ش بووه‌هۆى هه‌ڵگیرسانى خراپترین جه‌نگ له‌قه‌یرانى درێژخایه‌نى لیبیا له‌کاتى رووخانى موعه‌ممه‌ر قه‌زافییه‌وه له ٢٠١١دا. شه‌ڕکه‌ره سورییه‌کان له‌چه‌ند کاروانێکدا نێردران که له‌کۆتایى مانگى کانونى یه‌که‌مى ٢٠١٩ه‌وه ده‌ستیپێکرد. دواى چوونه نیو خاکى تورکیاوه له‌خاڵێکى سنورى باکورى حه‌له‌به‌وه، دواتر له‌لایەن هه‌وڵگرى تورکیاوه به‌پاس ره‌وانه‌ى فرۆکه‌خانه‌ى شارى غازى عه‌نتابى تورکیا کران. له‌وێوه به‌فرۆکه گه‌یەندرانه ئه‌سته‌مبوڵ و دواتریش به‌ره‌و لیبیا.
سازدانى: مژده به‌کر سه‌رۆکى شاره‌وانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئاماژه به‌وه‌ده‌دات له‌سه‌ده‌ى 21دان و نه‌یانتوانیوه خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان بۆ هاوڵاتیان دابینبکه‌ن به‌هۆى که‌مى بودجهوهو ئه‌وه‌شى بهکهمتهرخهمى حکومه‌تى هه‌رێم وه‌سفکرد. کوێستان ئه‌کره‌م، سه‌رۆکى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی، ده‌ڵێت:»یه‌کێک له‌گرنگترین ئه‌و پڕۆژانه‌ى له‌ئێستادا پێویسته ئه‌نجامبدرێت دروستکردنى شه‌قامێکى (40) مه‌ترى وه‌ک پشتێنه‌یه‌ک به‌ده‌ورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه که‌ئه‌م پڕۆژه‌یه خراوه‌ته به‌رنامه‌ى کاره‌وه«. هه‌روه‌ها هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات گرنگه هه‌ڵه‌بجه تایبه‌تمه‌ندییه‌کى بۆ دروستبکرێت و غهدرێکى گه‌وره‌یه دواى ده‌یان ساڵ هێشتا گه‌ڕه‌ک هه‌بێت له‌پارێزگاکه کهئاوهڕۆى نه‌بێت، یان قیرتاو نه‌کرابێت. هاوکات ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو بڕیاره وه‌زیرى شاره‌وانى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه بکات و له‌نزیکه‌وه ئاگادارى کێشه‌و پێداویستییه‌کانیان بێت. هاوڵاتی: له‌و کاته‌وه‌ى له‌پۆستى سه‌رۆکى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ن چه‌ند پڕۆژه‌تان جێبه‌جێ کردووه؟ کوێستان ئه‌کره‌م: له‌ماوه‌ى چوارساڵى رابردوودا که‌سه‌رۆکى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه بووم چه‌ندین پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى جێبه‌جێکراوه لهسێکتهرهکانى ئاو‌و ئاوهڕۆو قیرتاوکردن و ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ى که‌په‌یوه‌ندى به‌کارى شاره‌وانییه‌وه هه‌یه. بودجه‌ى ئه‌و پڕۆژانه به‌شێکى له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌و به‌شێکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و رێکخراوى undp و رێکخراوى giz که‌ئه‌م دوو رێکخراوه هاوکارى باشیان بووه لهپڕۆژهکانى ئاو‌و ئاوهڕۆو قیرتاوکردن دابینکراون. هه‌روه‌ها له‌ئێستادا نزیکه‌ى نۆ پڕۆژه‌ى راگیرا‌و هه‌یه‌و سه‌رجه‌میان خۆیان له‌ئاوو ئاوهڕۆو قیرتاوکردن ده‌گرێته‌وه له‌سنوورى پارێزگاکه بۆماوه‌ى چوارساڵه راگیراون و هه‌تا ئێستا دهستیپێنهکردۆتهوه، ئه‌مه گرفتى زۆرى بۆ دروستکردووین هه‌م بۆ شاره‌وانى و بۆ هاوڵاتیانیش، گرفتى سه‌ره‌کیمان وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى ئه‌و پڕۆژانه‌یه کهوهستاون. هاوڵاتی: پلانتان هه‌یه بۆ ئه‌مساڵ چه‌ند پڕۆژه‌ى دیکه ئه‌نجام بده‌ن؟ کوێستان ئه‌کره‌م: کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کارنامه‌ى نوێى هه‌یه‌و به‌هێڵه گشتییه‌کانى حکومه‌ت ناسراوه، شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا به‌رنامه‌ى خۆى داڕشتووه له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه‌وه دراوه‌ته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و دیارنییه ئه‌و پڕۆژانه‌ى له‌مساڵدا ده‌خرێنه‌گه‌ڕ کام پڕۆژانه‌ن. ئه‌و پڕۆژانه‌ى که داخڵکراون خۆیان ده‌بیننه‌وه له‌سه‌رجه‌م پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کانى که‌په‌یوه‌سته به‌کارى شاره‌وانییه‌وه له‌ئاوو ئاوهڕۆو قیرتاوکردن بۆ سه‌رجه‌م کۆڵانه‌کانى پارێزگاکه. یه‌کێک له‌گرنگترین ئه‌و پڕۆژانه‌ى له‌ئێستادا پێویسته ئه‌نجامبدرێت دروستکردنى شه‌قامێکى (40) مه‌ترى وه‌ک پشتێنه‌یه‌ک به‌ده‌ورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه که ئه‌م پڕۆژه‌یه خراوه‌ته به‌رنامه‌ى کاره‌وه. هاوڵاتی: له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا گله‌یى ئه‌وه‌تان کرد وه‌ک پێویست بودجه‌تان بۆ ته‌رخان ناکرێت؟ بۆچى؟ کوێستان ئه‌کره‌م: گرنگه هه‌ڵه‌بجه تایبه‌تمه‌ندییه‌کى بۆ دروستبکرێت و غهدرێکى گه‌وره‌یه دواى ده‌یان ساڵ هێشتا گه‌ڕه‌ک هه‌بێت له‌پارێزگاکه ئاوه‌ڕۆى نه‌بێت، یان قیرتاو نه‌کرابێت، هۆکاره‌که‌شى که‌مى بودجه‌یه که‌ناتوانین پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ین. هاوڵاتیان ناڕهزایهتیهکى زۆر ده‌رده‌بڕن و نیگه‌رانن له‌م ره‌وشه، به‌دڵنیاییه‌وه نه‌مانتوانیوه وه‌ک پێویست ئیشوکارى هاوڵاتیان راپه‌ڕێنین و له‌سه‌ده‌ى 21دا خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایه‌کانیان بۆ جێبه‌جێ بکه‌ین و هه‌ڵه‌بجه له‌ئێستادا وه‌ک پارێزگایه‌کى نوێ پێویستى به ئیش و خزمه‌تگوزارى نوێ هه‌یه‌و هه‌موو ئه‌م گرفتانه که‌مته‌رخه‌مى حکومه‌ته. هاوڵاتی: ئایا بهکردارى هه‌ڵه‌بجه بووه به‌پارێزگا، ئێوه وه‌ک سه‌رۆکى شاره‌وانى پارێزگاکانى دیکه‌ى هه‌رێم بودجه‌و پێداویستییه‌کانتان بۆ ته‌رخانده‌کرێت؟ کوێستان ئه‌کره‌م: هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ره‌تاى ههنگاونانیهتى به‌ره‌و به‌پارێزگابوون، چونکه ئه‌و بهڕێوەبهرایهتیانهى سه‌ر به‌حکومه‌تى فیدراڵه هه‌تا ئێستا ژماره‌یه‌کى که‌میان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه. گه‌وره‌ترین گرفتمان له‌پارێزگاکه که‌مى میلاکهو ناکرێت سه‌رجه‌م ئه‌و بهڕێوەبهرایهتیانه دروستبکرێت له‌سه‌ر حسابى فه‌رمانگه‌کانى پێشوو، بۆ نموونه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى شاره‌وانییه‌کانى هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر حسابى سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه دروستکراوه‌و که‌مى که‌سانى پسپۆڕ‌و شاره‌زا له‌بواره‌کانى پسپۆڕى رووپێوکارو یاسایى و ژمێریارى و ئه‌ندازیارى ته‌لارسازى و که‌مى و دابیننه‌کردنى بینا بۆ فه‌رمانگه‌کان که‌زۆربه‌یان لهشوقه یان چه‌ند ژوورێکى بچووک کاروبارى هاوڵاتیان راده‌په‌ڕێنن، ئه‌مانه هه‌مووى بوونه‌ته گرفت که‌نه‌توانن ئیشوکاره‌کانیان به‌باشى جێبه‌جێبکه‌ن، له‌کاتێکدا ده‌بێت وه‌ک پارێزگایه‌کى نوێ سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانیان بۆ دابینبکه‌ن، به‌ڵام وه‌ک پێویست ئاوڕى لێنه‌دراوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى بتوانن وه‌ک پارێزگاییهکى نموونه‌یى سه‌یربکرێت. چه‌نده‌ها ده‌رچووى زانکۆ‌و په‌یمانگاو ماسته‌ر هه‌ن که تائێستا دانه‌مه‌زراون، له‌ئێستادا نزیکه‌ى (45) فه‌رمانبه‌رى سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى خانه‌نشین بوون و ناتوانن جێگاکانیان بهفهرمانبهره کاتییه‌کان پڕبکه‌نه‌وه‌و بیانکه‌ن به‌هه‌میشه‌یى ئه‌مه‌ش جارێکى تر گرفته. هاوڵاتی: له‌ماوه‌ى ساڵى رابردوودا (900) پارچه‌زه‌وى دابه‌شکرا به‌سه‌ر که‌سوکارى شه‌هیداندا؟ به‌رنامه‌ى دیکه هه‌یه بۆ دابه‌شکردنى زه‌وى؟ کوێستان ئه‌کره‌م: نزیکه‌ى چوار ساڵه خه‌ریکى ئامادهسازین بۆ دابینکردنى زه‌وى به‌سه‌ر که‌سوکارى شه‌هیداندا که‌پێشتر ته‌نها پسوڵهیهکیان وه‌رگرتووه. چوار ساڵه خه‌ریکى ئاماده‌کردنى زه‌وین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌شێوه‌یه‌کى رێک سوره‌ت قه‌یدی زه‌وییه‌کان راده‌ستى که‌سوکارى شه‌هیدان بکرێت. ئه‌وکاره رێوشوێن و کارى یاسایى و هونه‌ریى زۆرى ده‌وێت تابگاته ئه‌و قۆناغه‌ى کهڕادهستیان بکرێت، له‌ئێستادا له‌قۆناغى کۆتاییدان و بڕیاره لهئایندهیهکى نزیکدا زه‌وییه‌کان دابه‌شبکرێت به‌سه‌ر که‌سوکارى شه‌هیدان و شه‌هیدانى سه‌نگه‌رى سه‌رجه‌م حزبه‌کان، دواتر ئه‌و زه‌ویانه‌ى که ده‌مێننه‌وه به‌سه‌ر مامۆستایان و فه‌رمانبه‌راندا دابه‌شی ده‌که‌ین. هاوڵاتی: کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیرى شاره‌وانى تاچه‌ند کارئاسانی‌یان بۆکردوون بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌کان؟ کوێستان ئه‌کره‌م: له‌ماوه‌ى رابردوودا سه‌ردانى وه‌زیرى شاره‌وانى و گهشتوگوزارم کردووه‌و به‌نیازه له‌ماوه‌یه‌کى نزیکدا سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه بکات و له‌نزیکه‌وه ئاگادارى کێشه‌و گرفته‌کانى پارێزگاکه بێت. هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بجه بکه‌نه شارێکى مۆدێرن له‌ڕووى خزمه‌تگوزارییه‌وه بهملیارێک دۆلار ته‌واوده‌بێت؟ یا زیاترى ده‌وێت؟ کوێستان ئه‌کره‌م: نه‌خێر، چونکه هه‌ڵه‌بجه پێویستى بهزۆرلهوهزیاتره، پارێزگاکه به‌چه‌ند شوێنێکه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه‌و سێکته‌رى رێگه‌وبان باش نییه‌و پێویسته گرنگى پێبدرێت و به‌هۆى هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافى ناوچه‌که پێویسته پڕۆژه گه‌شتیارییه‌کان له‌و ناوچه‌یه گرنگی پێبدرێت. هاوڵاتی: داواتان لهسهرمایهداران کردووه بێنه هه‌ڵه‌بجه پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبده‌ن؟ تائێستا چه‌ند سه‌رمایه‌دار هاتووه؟ هیچ پڕۆژه‌یه‌کیان ئه‌نجامداوه؟ کوێستان ئه‌کره‌م: وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌داران زۆرکه‌م سه‌ردانى پارێزگاکه ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى و گه‌شتیارى له‌ناوچه‌که جێبه‌جێ بکه‌ن و ئه‌وانه‌شى بڕیار ده‌ده‌ن شاره‌وانى ئاسانکارییان بۆ ده‌کات و زه‌وییان بۆ دابینده‌کات، به‌ڵام دواتر په‌شیمانده‌بنه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و سهرمایهیەى له‌پڕۆژه‌کان به‌کاریده‌هێنن هیچ قازانجێکى ماددى بۆیان نییه‌و ئه‌مه‌شى بۆ هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافى ناوچه‌که گه‌ڕانده‌وه کهشوێنێکى چه‌په‌و ئه‌و کارانه‌ى که‌ده‌یکه‌ن نابێته قازانج بۆیان، ئه‌وه‌ش هۆکارى ئه‌وه‌یه کهسهرمایهداران که‌م روو له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ن. تاکه سه‌رمایه‌دارێک که به‌بێ هیچ سودو قازانجێک پڕۆژه‌و خزمه‌تگوزاریه‌کانى جێبه‌جێده‌کات ئاسۆى حاجى محەمەد بامۆکی-یه کهتهواوى پڕۆژه‌کان له‌سه‌ر بودجه‌ى خۆى له‌پارێزگاکه ئه‌نجامده‌دات. حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وله‌ویه‌ت بهههولێرو شاره‌کانى تر ده‌دات و پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارییان بۆ جێبه‌جێده‌کات، له‌هه‌ڵه‌بجه ناکرێت هاوڵاتی: پێتانوایه حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌داته هه‌ولێر نایدات به‌هه‌ڵه‌بجه؟ بۆچى؟ کوێستان ئه‌کره‌م: حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وله‌ویه‌ت بهههولێرو شاره‌کانى تر ده‌دات و پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارییان بۆ جێبه‌جێده‌کات، له‌هه‌ڵه‌بجه ناکرێت. هه‌ندێک له‌پڕۆژه‌کان له‌پارێزگاکان له‌سه‌ر داهاتى شاره‌وانى خۆى ده‌کرێت و له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه داهاتێکى واى نیه که‌بتوانرێت بکرێت بهپڕۆژهو له‌خزمه‌تى پارێزگاکه وه‌گه‌ڕبخرێت، بۆیه ناتوانرێت له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى پڕۆژه‌کان ئه‌نجامبدرێت.
هاوڵاتی نێچیرڤان بارزانى له داڤۆس ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق دوا و ڕایگه‌یاند گه‌لى عێراق شایستەی ژیانێکی باشترن و پێم وایە بەو خۆپیشاندانانەی کردوویانە پەیامی خۆیان بە دەسەڵاتدارانی عێراق گەیاندووە. دەبێ ئێمە هەست بە بەرپرسیاريه‌تی بکەین. نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌رده‌واميى چالاكييه‌كانيدا له كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهان له داڤۆس، به‌شدارى له دانيشتنێكدا به ناونيشانى “ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى ناسه‌قامگير” كرد كه تيايدا جێنين پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرێترى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، د. فوئاد حسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ئابووريى عێراق و عادل ئه‌لجوبه‌ير، وه‌زيرى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعووديه به‌شدار بوون. سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند" نه‌وه‌ى عێراق خۆیان به نه‌وه‌ى تر‌ى وڵاتان به‌راورد ده‌كه‌ن ئەم نه‌وه‌يه ئێستا ماندوو بووە لە حوکمڕانییەکی شانزدە ـ حەڤدە ساڵه کە ناتوانێ کەمترین پێداویستی و خزمه‌تگوزارييان بۆ دابین بکات. ئەمە وایکردووە ئەم خەڵکە ماندوو ببێت گه‌لى عێراق شایستەی ژیانێکی باشترن و پێم وایە بەو خۆپیشاندانانەی کردوویانە پەیامی خۆیان بە دەسەڵاتدارانی عێراق گەیاندووە. دەبێ ئێمە هەست بە بەرپرسیاريه‌تی بکەین". نێچیرڤان بارزانى له‌باره‌ى دۆخى سوریاوه وتى" ئههوى له‌سوریا روده‌دات له ئه‌نجامی سیاسه‌تێكی چه‌ند ساڵه‌یه كه به هه‌ڵه هاتووه". تيايدا باس له لێكه‌وته درێژخايه‌نه‌كانى ئاڵۆزى و پشێوييه به‌رده‌وامه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌ك سه‌رچاوه‌ى ترس و نيگهرانييهكى گه‌وره‌ى جيهانى و ناوچهيى كرا. تيشك خرايه سه‌ر كاريگه‌ريى ستراتيژيى قه‌يرانى ئێستا له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگيرى له كه‌نداو، عێراق و سووريا. ده‌رباره‌ى ڕوواو و پێشهاته‌كانى عێراق. ده‌قى وته‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان نێچيرڤان بارزانى وتى" دوو ـ سێ شت هەیە گرنگه بزانین: یەکەم، ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئێستا لە عێراق دەگوزەرێت، ئێمە باسی نەوەیەک دەکەین کە تەمەنیان لەنێوان پانزدە ساڵ تا بیست و سێ ساڵە، نە سەددمیان لە بیرە، نە ئەمه‌ریکاش، ئەمە نهوهيهكه داوای ژیانێکی باشتر دەکات لە عێراقدا، خۆی لەگەڵ شوێنەکانی دیکە بەراورد دەکات، پێویستی بە سەفەرکردنیش نییە، دەتوانێ هەر لە سەر ئينتەرنێت و سۆشیاڵ‌میدیا بزانێ لە دنیای دەرەوە چی هەیە؟ ئەم نه‌وه‌يه ئێستا ماندوو بووە لە حوکمڕانییەکی شانزدە ـ حەڤدە ساڵه کە ناتوانێ کەمترین پێداویستی و خزمه‌تگوزارييان بۆ دابین بکات. ئەمە وایکردووە ئەم خەڵکە ماندوو ببێت. ئێمە دەبینین پرۆسەیەک هەیە هەر چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردن دەکرێت و دەچن بۆ هەڵبژاردن، به‌ڵام لە ئه‌نجامدا ئەوەی دەردەچێ ئەوە نییە کە ئەم نه‌وه‌يه هيواى بۆ ده‌خوازێ. لە هەرێمی کوردستان ئێمە ناتوانین خۆمان جیا بکەینەوە لەوەی تا ئێستا لە عێراق دەگوزەرێت، ئێمە بەشێکین لەم وڵاتە. بێگومان ئەوەی لەوێ ڕوودەدات، کاریگەری لەسەر دۆخى ئێمەش هه‌يه. ئەوەى ئێستا گرنگە هەموومان بيزانین، عێراقی پێش ئۆکتۆبەر زۆر جیاوازە لە عێراقی دوای ئۆکتۆبەر، زۆر زۆریش گرنگە سیاسەتمەدارەکانی عێراق ئه‌وه تێبگەن كه گەلی عێراق جارێکی تر قبووڵ ناکات دۆخه‌كه بگەڕێتەوە پێش یەکی ئۆکتۆبەر. گه‌لى عێراق شایستەی ژیانێکی باشترن و پێم وایە بەو خۆپیشاندانانەی کردوویانە پەیامی خۆیان بە دەسەڵاتدارانی عێراق گەیاندووە. دەبێ ئێمە هەست بە بەرپرسیاريه‌تی بکەین. ئەوەی زۆرم پێ سەیرە، هەتا ئێستاش باس لەوە دەکرێت کە وڵاتانی دەرەکی دەستیان لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا هه‌يه. با ئێمە بڵێین لە سەدا حەفتا خەتای خەڵکی دیکەیە و ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كييه، بەڵام سی لەسەد دەبێ خۆمان وەک عێراقی دابنیشین بیر لەوە بکەینەوە كه‌موكوڕييه‌كان لە کوێ بوون و هەوڵ بدەین ئەمانە ڕاست بکەینەوە. ڕۆڵى هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکە كه هەموو هەوڵى بۆ ئەوەیە دۆخه‌كه ئارام ببێتەوە، هەوڵێشمان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە بۆ ئەوەی بتوانین پێکەوە ڕێگەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی لەو كێشه‌يه دەربچین. له به‌شێكى ديكه‌دا وتى: با له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێبكه‌ین: بۆچی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق هه‌ن؟ هاتنى هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر داواى عێراق بوو كاتێك ساڵی 2014 كه داعش له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نزیك بووه‌وه، حكوومه‌تی عێراق له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تييه‌وه داوای یارمه‌تی كرد. ئه‌و هێزانه تا ئێستا له عێراق ماونه‌ته‌وه و یارمه‌تیی هێزه‌كانی عێراقی ده‌ده‌ن به پێشمه‌رگه‌شه‌وه، ئه‌ركیان ڕوون و ئاشكرایه كه هاوكاریكردنی هێزه عێراقییه‌كان و مهشقپێكردنیانه له شه‌ڕی دژی داعشدا، تا ئێستاش ئه‌مه به‌رده‌وامه. به بۆچوونی ئێمه ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام درا كارێكی دروست نه‌بوو، جارێ دوو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی له عێراق كه سوننه و كوردن، هه‌ردوولایان به هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیریی ئه‌و هه‌نگاوه‌یان نه‌كردووه. به بۆچوونی ئێمه عێراق پێویستی به یارمه‌تيی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، چونكه پرسی داعش و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆریزم له عێراق پرسێكی زۆر جددییه و پێمان وایه ئه‌م ئامانجه به‌بێ یارمه‌تیی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و له سه‌روویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا به‌دی نایه‌ت و پێویسته هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا بمێننه‌وه. ئه‌وه‌ی كه جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای ده‌كات ده‌ست به دانوستانێك بكرێته‌وه، پێموایه ئه‌وه زۆر ئاسایییه جارێكی دیكه‌ی دانیشتن ئه‌نجام بدرێت و شێوه‌ی كاركردنی زیاتر له‌نێوان هێزه‌كانی عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا ڕێكبخرێته‌وه، به‌ڵام پرسی پره‌نسيپى مانه‌وه‌یان، پێموایه مانه‌وه‌یان پێویسته. پرسی سووریا پرسێكی زۆر ئاڵۆزه و ئه‌وه‌ی له سووریا ڕووده‌دات له ئه‌نجامی سیاسه‌تێكی چه‌ند ساڵه‌یه كه به هه‌ڵه هاتووه. كاتێك ڕووداوه‌كانی سووریا ده‌ستیان پێكرد دوو به‌ره هه‌بوو، به‌ره‌یه‌كیان زۆر ڕوون بوو كه یارمه‌تيی به‌شار ئه‌سه‌دیان ده‌دا و له ڕووسیا و ئێران پێكهاتبوو و به جددی یارمه‌تيی سووریا ده‌ده‌ن، به‌ره‌یه‌كی دیكه هه‌بوو ئه‌وانیش وڵاتانی ئه‌ورووپی و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكاش كه نه ستراتیژ نه ڕوانگه‌يان هه‌بوو، ڕۆژێك هێڵی سوور و ڕۆژێك هێڵی شین بوو، واته كه‌س تێنه‌ده‌گه‌یشت كه چى ده‌كرێت، بۆيه تا ئێستاش كێشه‌ی سووریا هه‌روا به‌رده‌وامه، هیچ ڕوونییه‌ك نییه ئاخۆ به چ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی سووریادا بكرێت، بۆچوونی ئێمه ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تیی برایانمان كوردانی سووریا ده‌ده‌ين بۆ چاره‌سه‌رێكی سیاسی.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم راوێژکارێکى سه‌رۆک کۆمار ده‌ڵێت دۆخى عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزى زیاتر هه‌نگاوى ناوه‌و به‌رهه‌م ساڵح تاکلایه‌نه ناتوانێت کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران یه‌کلایی بکاته‌وه. هاوژین عومه‌ر، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات تائێستا نزیکه‌ى (600) خۆپیشانده‌ر کوژراون و زیاتر له (20) هه‌زارى دیکه برینداربوون و کۆمه‌ڵێک مه‌رجیان بۆ کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران هه‌یه که له‌م ره‌وته سیاسییانه‌ى ئێستا نه‌بێت و پێشینه‌ى خراپ و گه‌نده‌ڵییان نه‌بێت. هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شده‌کات تۆپه‌که له‌گۆره‌پانى ماڵى شیعهکاندایهو ئه‌وانیش ناکۆکییان زۆره‌و نه‌یانتوانیوه کاندیدێک یه‌کلایی بکه‌نه‌وه که ره‌زامه‌ندى مه‌رجه‌عیه‌ت و خۆپیشانده‌ران و ئه‌جێنداى وڵاتانیشى له‌سه‌ر بێت. عادل عه‌بدولمه‌هدى به ئاراسته‌یه‌ک ئیش ده‌کات که‌جارێکى تر دابنرێته‌وه‌و پێوه‌ى دیاره هاوڵاتی: بۆ شه‌رعییه‌ت پێدانه‌وه به عادل عه‌بدولمه‌هدى گفتوگۆ هه‌یه، یان ته‌نها هه‌وڵى تاکه‌که‌سى عه‌بدولمه‌هدییه؟ هاوژین عومه‌ر: عادل عه‌بدولمه‌هدى به ئاراسته‌یه‌ک ئیش ده‌کات که‌جارێکى تر دابنرێته‌وه‌و پێوه‌ى دیاره، به‌ڵام ده‌ستورى عێراق و خۆپیشانده‌ران رێگه‌ى پێناده‌ن، چونکه ده‌ستی له‌کارکێشاوه‌ته‌وه‌و له رووى ده‌ستورییه‌وه ده‌بێت جارێکى تر دووباره ته‌کلیف بکرێته‌وه. له‌زه‌مه‌نى عادل عه‌بدولمه‌هدیدا نزیکه‌ى (600) خۆپیشانده‌ر کوژراون و زیاتر له (20) هه‌زار که‌سیش برینداربوون، له‌ڕووى واقعییه‌وه قبوڵکراو نییه جارێکى تر کاندید بکرێته‌وه بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران. هاوڵاتی: سه‌رۆک کۆمار چاوه‌ڕێى ماڵى شیعه‌کانه کاندیدێک یه‌کلایی بکاته‌وه پاش چوار مانگ له‌خۆپیشاندان و کوژرانى سه‌دان که‌س؟ هاوژین عومه‌ر: دوو شت ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێت، یه‌که‌میان میکانزمى ده‌ستورى هه‌یه بۆ دیاریکردنى کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران، وازحه ده‌بێت لهکوتلهى زۆرینه بێت که هه‌ر جه‌ماعه‌تى هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌سه‌رۆکایه‌تى هادى عامری و کوتله‌کانى دیکه‌ى شیعه‌کانه، میکانزمیى دووه‌م هه‌یه کهواقعێکى نوێ هاتۆته‌پێشه‌وه که‌عێراق له‌به‌رده‌م دووڕیانێکدایه خۆپیشاندانى گه‌وره‌و تازه‌گه‌رى و په‌ره‌سه‌ندن هه‌یه، خه‌ڵکى عێراق قبوڵ ناکات ده‌موچاوه سیاسییه کۆنه‌کان ببنه کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کى گه‌وره‌ى دروستکردووه‌و دۆخه‌که‌ى ئاڵۆز کردووه. به‌حوکمى ئه‌وه‌ى ده‌ستور سهڵاحییهتهکهى داوه‌ته سه‌رۆک کۆمار ته‌کلیفى کاندیدێک بکات، لاى سه‌رۆک کۆمار ئاڵاوه، به‌رهه‌م ساڵح ده‌یه‌وێت کارێک بکات کێشه‌کانى عێراق چاره‌سه‌ربکات. تائێستا ئه‌وه‌ى به‌فه‌رمى کاندید دراوه به‌سه‌رۆک کۆمار پێشوه‌خت خۆپیشانده‌ران ره‌تیده‌که‌نه‌وه، کاتێک حکومه‌تت ناچار کرد ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه‌و حکومه‌تى نوێ پێکبهێنرێت، ده‌بێت ئامانج لێى ئه‌وه‌بێت دۆخى عێراق به‌ره‌و باشتر ببه‌یت و خۆپیشاندانه‌کان کۆتایى پێبێت، به‌ڵام تائێستا ئه‌وه نههاتۆتهدى. هاوڵاتی: چاره‌سه‌رى دۆخه‌که لاى کێیه، به‌رهه‌م ساڵح یان ماڵى شیعه؟ که‌خۆپیشانده‌ران رۆژانه کوژراویان هه‌یه؟ هاوژین عومه‌ر: پێویسته لایه‌نه‌کان به‌رده‌وام بن له راوێژکردن و گفتوگۆ، هه‌موو لایه‌ک هه‌ست به‌هه‌ستیارى بارودۆخه‌که بکه‌ن، سه‌رۆک کۆمار درکى پێکردووه، بۆیه هه‌ندێ هه‌نگاو نانێت بمانگێڕێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ى یه‌که‌م و خاڵى سه‌ره‌تاى کێشه‌کان. سه‌رۆک کۆمار ئه‌وه‌ى کردوویه‌تى بۆ ئه‌وه‌یه خوێنى زیاتر نه‌ڕژێت و ئه‌ساسه‌ن بۆ ئه‌وه‌یه، ئێستا که‌سێک ته‌کلیف بکات له‌و ده‌موچاوانه‌ى پێشتر خۆپیشانده‌ران ره‌تیانکردووه‌ته‌وه وه‌کو قوسه‌ى سوهێل و ئه‌سعه‌د عێدانى ئه‌وانى دیکه‌ش زۆر له‌وه زیاتر عێراق گرى ده‌گرت و ئاڵۆزییه‌کان زیاتر ده‌بوون، به‌تایبه‌ت ئه‌و نۆ پارێزگا شیعهنشینهى که ناڕه‌زایه‌تى زۆرى تێدایه. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار ناتوانێت کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران یه‌کلایی بکاته‌وه تاکلایه‌نه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار ناتوانێت کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران یه‌کلایی بکاته‌وه، ده‌بێت حساب بۆ میکانیزمه ده‌ستورییه‌کان بکرێت له‌گه‌ڵ داواکارى خۆپیشانده‌ران و کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیش. هه‌ڵوێستى سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت زۆر به‌وردى هه‌نگاو بنێت و هه‌ر واشى کردووه، خۆپیشانده‌ران پاڵێوراویان نییه تا بیکه‌یته کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران و کۆمه‌ڵێک مه‌رجیان هه‌یه، ناشکرێت سه‌رۆک کۆمار که‌سێک بێنێت له‌ده‌ره‌وه‌ى کوتله‌ى زۆرینه که لهدهستورو یاسادا نووسراوه. به‌رهه‌م ساڵح له‌هه‌وڵى به‌رده‌وام و جدیدایه بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌کان ناچاربکات که‌سێک بێت لانى که‌م خۆپیشانده‌ران رازى بکات. هاوڵاتی: به‌رهه‌م ساڵح کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران و شیعه‌کاندا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى کۆنکرێتى بکات و کاندیدێک یه‌کلابکه‌نه‌وه؟ هاوژین عومه‌ر: کۆبونه‌وه‌ى ده‌ورى هه‌یه، نوێنه‌رى خۆپیشانده‌ران به‌شداربوون و ئاماده نین ناو بده‌ن، ده‌ڵێن کێشه‌مان له‌گه‌ڵ که‌س نییه، ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه‌ى تێدابێت که‌سێکى سه‌ربه‌خۆ بێت و سه‌ر به‌م ره‌وته سیاسییانه‌ى ئێستا‌و پێشینه‌یه‌کى خراپ و گه‌نده‌ڵ نه‌بێت. راسته له‌عێراقدا ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سایه‌تیانه هه‌یه، به‌ڵام کوتله‌ى زۆرینه به‌حوکمى ئه‌وه‌ى له‌ناو ماڵى شیعه‌کاندا کێشه‌ى زۆر هه‌یه‌و نه‌گه‌شتوونه‌ته ئه‌وه‌ى که‌سێک به‌پێى ئه‌و مه‌رجانه دیارى بکه‌ن، بۆیه سه‌رۆک کۆمار به‌رده‌وام له‌هه‌وڵ و په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان نه‌ک ته‌نها ماڵى شیعه، به‌ڵکو سوننه‌کان بەکوردو تورکمانیشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى درک به‌و دۆخه بکه‌ن. سه‌رۆک کۆمار به‌ماڵى شیعه‌کانى وتووه نابێت کاندیدێک دیارى بکه‌ن له‌و تایپانهى پێشوو بێت و پێویست ناکات سه‌رۆک کۆمار ئیحراج بکه‌ن، به‌ڵکو ده‌بێت مه‌رجى خۆپیشانده‌ران له‌به‌رچاو بگیرێت. هاوڵاتی: به‌رهه‌م ساڵح بۆچى پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران وه‌رناگرێت بۆ ماوه‌ى دوو مانگ که ده‌ستور رێگه‌ى پێداوه؟ هاوژین عومه‌ر: سه‌رۆک کۆمار ره‌غبه‌تى له‌وه نییه پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران وه‌ربگرێت بۆ ئه‌و ماوه‌یه، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌نییه، عادل عه‌بدولمه‌هدى دوو مانگه ده‌ستى له‌کارکێشاوه‌ته‌وه‌و شیعه‌کان نه‌یانتوانیوه که‌سێک دیارى بکه‌ن بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێ. کێشه‌که له‌وه قوڵتر‌و گه‌وره‌تره‌و گرنگه تۆ بارودۆخه‌که له‌به‌رچاو بگریت، چه‌ک له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا نییه له‌عێراقدا، میلیشیاى چه‌کداریى هه‌یه‌و چه‌کیان له‌ده‌ستدایه. ماڵى شیعه ناکۆکى گه‌وره‌یان هه‌یه‌و ناتوانن بگه‌نه رێکه‌وتن هاوڵاتی: ده‌کرێت چوار مانگى دیکه‌ش قوربانى خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وام بێت؟ هاوژین عومه‌ر: چاره‌سه‌ره‌کان لاى سه‌رۆک کۆمار نییه، ماڵى شیعه ناکۆکى گه‌وره‌یان هه‌یه‌و ناتوانن بگه‌نه رێکه‌وتن، که‌خۆپیشانده‌ران و مه‌رجه‌عیه‌تیش و سه‌رۆکایه‌تى کۆماریش هه‌موو هێزه سیاسییه‌کان رازى بکات، تۆپه‌که له‌ساحه‌ى ماڵى شیعه‌کاندایه. په‌یامى خۆپیشانده‌ران وازحه‌و فشاره‌که‌یان له‌ناو پارێزگاکانى شیعه‌کانه ئه‌و نۆ پارێزگایه‌ى شیعه‌کان ده‌سه‌ڵاتى زۆریان تێیدا هه‌یه‌و یه‌کلابووه‌ته‌وه بۆ شیعه‌و دانیشتوانه‌که‌ى زۆرینه‌ى شیعه‌کانن، ناتوانى به‌بێ کوتله زۆرینه‌کان کاندید یه‌کلابکه‌یته‌وه. ده‌مانه‌وێت سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێ دۆخه‌که تێپه‌ڕێنێت بۆ ماوه‌ى ئه‌و شه‌ش بۆ هه‌شت مانگه که‌هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ئه‌نجامبدرێت و کێشه‌کان یه‌کلابکرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌که‌یت گه‌مه‌یه‌کى دۆڕاوت کردووه، به‌ڵام فشار بکرێته‌سه‌ر ماڵى شیعه‌کان. ئه‌جێنداى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه لهیهکلاکردنهوهى سه‌رۆک وه‌زیران به‌ده‌ست ئێمه نییه هاوڵاتی: تاچه‌ند ئه‌جێنداى ئێران و ئه‌مریکا رۆڵیان هه‌یه له‌و دۆخه‌ى عێراقدا؟ هاوژین عومه‌ر: قه‌زیه‌که له‌ئه‌نجامدا کێشه‌یه‌کى ناوخۆیى عێراقه، به‌ڵام خۆتان ده‌زانن ئه‌جێنداى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌و ئه‌وانه‌ش رۆڵیان لهیهکلاکردنهوهى دۆخه‌که‌دا هه‌یه‌و به‌ده‌ست ئێمه نییه، عێراق کراوه به‌گۆڕه‌پانى ململانێى نێوان وڵاتان.
دوێنێ چوارشەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆڕبەندی ئابوری داڤۆس لە سویسرا، بە ئامادەبونی سەركردەی وڵاتانی گەورەی جیهان وتارێكی پێشكەشكرد. دەقی وتارەکە: به‌رێزان خوشك و برایانی ئازیز خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ لێره له‌گه‌ڵتانم له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی و نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م. له ژێر سه‌ركردایه‌تی رۆشنگه‌ری پرۆفیسۆر كلاوس شواب ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بووه به یه‌كێك له دیارترین رووداوه‌كانی جیهان بۆ خستنه رووی ئاڵنگارییه ھه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌و كاته‌وه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1971 دا به‌سترا ئه‌وه‌ی خسته روو كه هیچ شتێك ئه‌سته‌م نییه كاتێك حكومه‌ت و دامه‌زراوه و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و بیرمه‌ندانی گه‌وره‌ی جیهان پێكه‌وه كۆده‌بنه‌وه و یه‌كده‌گرن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ دیارترین كێشه به‌رچاوه‌كانی جیهان، ئه‌م كۆڕبه‌نده ئه‌وه نیشان ده‌دات كه له ڕێگه‌ی كرداری هاوبه‌ش و مه‌به‌ست و چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش ئامانجه‌كان به‌دیدێت، ئه‌م ده‌روازه‌یه بریتیه له گفتوگۆیه‌كی جددی له باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن ئامانجه پڕ هیواكان به‌دیبێنین. هیچ كه‌س له‌م ژووره‌دا سه‌رسام نابێت كاتێك ده‌ڵیم ئه‌مانه سه‌رده‌مێكی پڕ ئالنگارین بۆ عێراق، خۆپیشانده‌ران كه زۆربه‌یان له گه‌نجانی عێراقن له شه‌قامه‌كاندا بۆ ماوه‌ی چوار مانگه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ژیانیان خستۆته به‌ر ئاراسته‌یه‌ك بۆ گۆڕانكاری، داواكاری ئه‌وان ویستی قوڵ و داوكاری گرنگیان هه‌یه بۆ ده‌رفه‌تی ئابووری وڵاته‌كه‌ی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان ببیسترێ و وه‌ڵام بدرێنه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا په‌ره‌سه‌ندنی ھه‌رێمایه‌تی هه‌ڕه‌شه له سه‌روه‌ریمان ده‌كات ئێمه له به‌رده‌م زریانێكداین. بڕوای ته‌واوم هه‌یه كه عێراق له ئاست ئه‌م ئاڵنگاریانه‌دا هه‌ڵده‌ستێته‌وه زیاتر له‌وه‌ی وه‌ك نێچیرێكی كه‌وتوو بێت بۆیان، ئێمه هێشتا ده‌توانین وڵاتێكی خۆشگوزران و به‌هێزتر و باشتر و یه‌كگرتوو تر نیشان بده‌ین. له وتاره‌كه‌مدا له كۆبوونه‌وه‌ی حه‌فتا و چواره‌مینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له ئه‌یلولی ساڵی رابردوو له نیویۆرك پێشكه‌شم كرد، باسم له ئومێدێكی بینراو و خۆشگوزه‌رانی كرد بۆ داهاتووی عێراق و رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌راست، له هه‌مان كاتدا داننان به هه‌ستیاری دۆخی قورسمان توانی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌و كاته‌دا به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه زۆرمان ئومێد و هیوا هه‌بوو له‌و باره‌یه‌وه، په‌تای داعش له عێراق له ناوبرا سوپاس بۆ ئه‌و قوربانییه شكۆمه‌ندانه‌ی كه هێزه‌كانی عێراق له سوپا و حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه و یه‌كه‌كانی تر به‌خشیان به پشتیوانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی. عێراق له لێواری سه‌رده‌مێكی نوێ‌دا وه‌ستا، له شوێنێك كه برینه ناوخۆییه‌كان بۆ دواین جار بتوانن سارێژ ببن، له شوێنێك كه بتوانین چه‌ندین ده‌یه له جه‌نگ و گه‌مارۆ و تراژییدیاكان تێپه‌رێنین و له شوێنێكدا كه بتوانین پێكه‌وه كاربكه‌ین به‌ره‌و بوژانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری كه گه‌لی عێراق شایسته‌یانه. تێڕوانینی من ئه‌و كاته‌و ئێستاش بۆ عێراق ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌و جۆره‌یه كه ده‌كرێت ببێت به هێزێك بۆ سه‌قامگیری و پردێكیش بۆ یه‌كخستنی ئابووریه‌كی گه‌وره تر له ناوچه‌كه‌دا. گرژییه په‌ره‌سه‌ندووه‌كان له نێوان ئێران و وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌مریكا له ماوه‌ی مانگی رابردوو ئه‌وه‌ی به‌بیر هێناینه‌وه كه ویسته‌كانمان له‌وانه‌یه له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌دا بێت به‌هۆی ململانێ سیاسییه‌كان كه به‌ده‌رن له كۆنترۆڵی ئێمه‌و ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كانیش ره‌تكه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر بێت و دراوسێ هاوپه‌یمانه‌كانمان له ململانێ و ملشكاندنی یه‌كتردا به‌رده‌وام بن ئه‌وا سه‌روه‌ری ئێمه رێزی لێ ناگیرێ و ناوچه‌كه‌شمان وه‌ك مه‌یدانێكی جه‌نگ به‌كار ده‌هێنرێت ئێمه داخوازی په‌یوه‌ندیه‌كی باش له‌گه‌ڵ هه‌مووان ده‌كه‌ین هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كمان نییه بۆ ئه‌وه‌ی په‌لكێشی ململانێكان بكرێین كه نه بژارده‌ی ئێمه‌یه‌و نه دروستیشی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بێت و دراوسێ هاوپه‌یمانه‌كانمان له ململانێ و ملشكاندنی یه‌كتردا به‌رده‌وام بن ئه‌وا سه‌روه‌ری ئێمه رێزی لێ ناگیرێ و ناوچه‌كه‌شمان وه‌ك مه‌یدانێكی جه‌نگ به‌كار ده‌هێنرێت، بۆیه دواتر ناتوانین هیچ ئومێدێكی به‌دیهێنانی به‌رنامه‌ی كاری گۆڕانكاری به‌ده‌ست بهێنین، عێراق قه‌رزار بار و سوپاسگوزاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و پشتیوانییه ئابووری و سه‌ربازییه‌ی كه پێشكه‌شیكرد و به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی له جه‌نگی دژ به داعش. هاوپه‌یمانی سه‌ربازی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رابه‌رایه‌تی كرد ئامرازێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان بتوانن سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو له جه‌نگێكی دروستكراودا به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام ئێران رۆڵێكی میحوه‌ری له جه‌نگی دژ به داعش گێڕا‌و و ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی دوور و درێژی جوگرافی و سه‌رچاوه‌ی ئاو و ئابووری و ئاینیمان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌یه. دواین بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌مان بریتی نییه له ئاماژه‌یه‌ك بۆ پێنه‌زانین و دوژمنكاری، به‌ڵكو ئه‌وه كاردانه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی عیراقییه‌كان به سه‌رپێچیه‌كی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یانی ده‌زانن، ئه‌م بابه‌ته ده‌كرێت له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه له دڵه‌وه چارسه‌ر بكرێت، كه خزمه‌ت به سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراق بكات. په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی زیاتر په‌یوه‌سته به قوڵای عه‌ره‌بی، پێویسته بوترێت توركیا كه دراوسێمانه له باكوره‌وه ده‌رچه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بهرژهوهندییهكانمانه وه‌ك ده‌بینین جیۆپۆلیتیكی عێراق جێگه‌ی سه‌رنجه و زیندوو و پڕ ئالنگارییه. له به‌رژه‌وه‌ندیمان نییه كه هاوپه‌یمانێك هه‌ڵبژێرین له‌گه‌ڵ یه‌كێك له سه‌ر حسابی ئه‌وی تر تا ئه‌وكاته‌ی كه سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیمان رێزی لێده‌گیرێت هیچ وڵاتێك نابێت عێراق سه‌ركوت بكات، به تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه، سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندی ئابووری و دیبلۆماسیمان پێویسته له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌كانی خۆماندا یه‌كانگیر بێت نه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر و نه‌ك هه‌تاكو له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیشمان. سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عیراق پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی دراوسێكان و هاوپه‌یمانه نیودهوڵهتییهكانمان بێت، ناكرێت سزا بدرێین له كاتێكدا كه پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌روه‌ریمان ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆی سه‌ربازی خۆمان به‌هێز بكه‌ین، دواین بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌مان بریتی نییه له ئاماژه‌یه‌ك بۆ پێنه‌زانین و دوژمنكاری، به‌ڵكو ئه‌وه كاردانه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی عیراقییه‌كان به سه‌رپێچیه‌كی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یانی ده‌زانن، ئه‌م بابه‌ته ده‌كرێت له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه له دڵه‌وه چارسه‌ر بكرێت، كه خزمه‌ت به سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراق بكات. خوشك و برایانی ئازیز خۆشگوزه‌رانی و ئاسایش له عێراقدا ئاسته‌مه تاكو رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رێگه‌یه‌ك نه‌دۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ر بێت له ناسه‌قامگیری و ململانێكان، شه‌پۆلی توند و تیژیه به‌رده‌وامه‌كان و كێبه‌ركێكان هیچ شتێك ناهێننه دی جگه له ئازارێك بۆ گه‌له‌كه‌مان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی داهاتوویان كه شایسته‌یانه. تا ئێستاش بڕوام وایه كه عێراق ده‌بێته هه‌وێنی گۆڕانكارییه‌كی ئیجابی، ئه‌مه نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا وڵاتێكه كه هه‌یه، به‌ڵكو له سه‌رده‌مه‌كانی میسیۆپۆتامیاوه بووه به لانكه‌ی شارستانی و ده‌فرێكی توانه‌وه بۆ بیر و باوه‌ڕ و تایفه و نه‌ژاده جیاوازه‌كان. كه‌م وڵات هه‌یه رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگ و توندوتیژی و سه‌ركوتكردن و بۆردومانی كیمیایی و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و گه‌مارۆ و خوێنڕێژی تائیفی و نه‌ژادی بوبێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه رووبه‌ڕووی بوینه‌ته‌وه، كه كه‌مترین ئاشتی و سه‌قامگیریمان هه‌بووه. ئه‌م ئه‌زمونه تاڵانه فێریان كردووین كه سه‌ره‌رای جیاوازیه‌كانمان زۆر شت هه‌یه كه پێكمانه‌وه ئه‌به‌ستێت وه‌ك له‌وه‌ی له یه‌كترمان دابرێت، خۆپیشانده‌رانیش ئاماژه‌یه‌كی ترن بۆ ئه‌مه، نیشتیمان په‌روه‌ری و پابه‌ندبونیان به عێراق رۆژانه له شه‌قامه‌كانی عێراق نیشان ده‌ده‌ن. ئێمه پێكه‌وه خه‌ونه‌كانمان هاوبه‌ش پێكردووه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه گرێمان ده‌دات كه هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانیان. زۆر گرنگتر له‌وه فێربووین كه چۆن بتوانین به ته‌نیا ئه‌م خه‌ونانه به‌دیبهێنین ئه‌گه‌ر بێت و له ئامانج و مه‌به‌ستی هاوبه‌شدا یه‌كگرتوو و یه‌كریز بین، ئه‌مه وانه‌یه‌كیشه بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان. خۆشگوزه‌رانی به‌نده به قه‌ڵاچۆكردنی توندڕه‌وی و فێركردنی وانه‌ی لێبورده‌یی و یه‌كتر قبوڵكردن، ئه‌م وانه‌یه به‌نده به دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان نه‌ك داخستنی ده‌رگاكان به‌رووی یه‌كتردا، چوارچێوه ھهرێمایهتییهكان بۆ هه‌ماهه‌نگی بازرگانی و ئابووری و ئاسایش كه ده‌توانێت ده‌روازیه‌ك بێت بۆ دیالۆگی سیاسی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له نێو ئه‌و دوژمنانه‌ی پێویستیانه. خۆپیشاندانی ئاشتیانه مافێكی بنه‌ڕه‌تییه، گه‌نجه عێراقییه‌كان بۆ ژیانێكی باشتر بۆ وڵاته‌كه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ری كاری زیاتر بۆ خزمه‌تگوزاری باشتر بۆ له‌ناو بردنی گه‌نده‌ڵی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه وڵاته‌كه‌مانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره به ئاقارێكی خراپ‌دا بردووه، منیش هه‌مان داواكاری ئه‌وانم هه‌یه پێویسته ئێمه به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كان بین بۆ كێشه‌كانمان. ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه گه‌لی عێراق لاوه‌كان به هه‌زارانیان له رێگه‌ی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌وه له شه‌قامه‌كانی به‌غدا و شهقامهكهنی تر نزیكه‌ی چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی پێكرد، زۆر ئازار به‌خش و ماڵ‌وێران كه‌ره كاتێك توند و تیژی نرایه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسابوون كه له‌ئه‌نجامدا زیاتر له 600 خۆپیشانده‌ری ئاشتی خواز و بێ‌تاوان بوونه قوربانی زۆربه‌شیان له‌و گه‌نجانه بوون كه له نه‌وه‌ده‌كان و ساڵانی دواتر له دایك بوون و هه‌روه‌ها له ریزی هێزه ئه‌منیه‌كانیشدا قوربانییه‌كی زۆر بووه. به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م تاوانانه ده‌كه‌ین داوا ده‌كه‌ین كه سه‌به‌بكاران به گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. دادپه‌روه‌ری و ئاسایش بنه‌مای هه‌ر كۆمه‌ڵ و ده‌وڵه‌تێك و نه‌ته‌وه‌یه‌كه، خۆپیشاندانی ئاشتیانه مافێكی بنه‌ڕه‌تییه، گه‌نجه عێراقییه‌كان بۆ ژیانێكی باشتر بۆ وڵاته‌كه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ری كاری زیاتر بۆ خزمه‌تگوزاری باشتر بۆ له‌ناو بردنی گه‌نده‌ڵی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه وڵاته‌كه‌مانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره به ئاقارێكی خراپ‌دا بردووه، منیش هه‌مان داواكاری ئه‌وانم هه‌یه، ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن نیشتمانی عێراقی یه‌كگرتوو بێت و به‌گوێره‌ی ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵی په‌رته‌وازه نه‌بێت، ئه‌وان داوای سیسته‌مێكی سیاسی ده‌كه‌ن كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌وان بێت و شكۆمه‌ندیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها داوای هه‌ڵبژاردنی دادپه‌روه‌ر و سه‌ربه‌ست ده‌كه‌ن، ئه‌مه قۆناغێكی راگوزه‌ری نه‌وه‌كانه كه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كه بۆ به‌دیهێنانی باشتر و ئامانجی باشتر، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی ئاسان نابێت، هیچ كه‌س ناتوانێت له شه‌و و رۆژێكدا به‌ده‌ستی بهێنێت، پێویستمانه متمانه‌ی گه‌لی عێراقه به حكومه‌ته‌كه‌یان و پێداچوونه‌وه به یاسا و ده‌ستوورمان به ده‌ست بهێنینه‌وه تاكو ببینین چۆن ئه‌وان به‌ڵێنه‌كانی نێوان سه‌ركرده عێراقییه‌كان و گه‌له‌كه‌مان نوێ و به هێز ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پێشووتر زیاتر نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وانه‌ی داهاتوو بكات، هه‌روه‌ها پێویستمانه دۆخێك بهێنینه كایه‌وه كه گه‌شه‌ی ئابووری به‌رده‌وام بێته دی و ده‌سته‌به‌ری كار بۆ لاوه‌كانمان به‌دی بێت و له ئاست گه‌شه‌ی خێرای دانیشتواندا بێت، بێكاری لاوان گه‌شتووه‌ته ئاستێكی به‌رز به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر نه‌توانین لاوه‌كانمان به به‌هره و خوێندنی پێویست دابین بكه‌ین كه پێویستیانه بۆ سه‌ركه‌وتن. له(۳۸)ملیۆن دانیشتوانی عێراقی ڕێژه‌ی له ٦٥٪ له ژێر ته‌مه‌نی (۳۰) ساڵه‌وه‌ن وڵاته‌كه‌ی من به‌رزترین رێژه‌ی توانا و خه‌زێنه‌ی مرۆیی هه‌یه له رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و دانیشتوانه‌كه‌ی ساڵانه یه‌ك ملیۆن له ده ساڵی داهاتوودا زیاد ده‌كات، ئه‌م راستییه ئابووری و دیمۆگرافیانه ناكرێت له‌به‌ر چاو نه‌گیرێن و وه‌ك ئه‌مری واقع ده‌وڵه‌تی عیراق ناتوانێ ئه‌مه به ته‌نیا بكات، كه‌رتی گشتی توشی گیرۆده‌یی بووه پێویستمانه كه كه‌رتی تایبه‌ت به‌هێز بكه‌ین و داوا له هه‌موو ئه‌وانه‌ی بكه‌ین كه ئه‌مڕۆ لێره كۆبوونه‌ته‌وه كه به گوێره‌ی توانا رۆڵی خۆیان ببینن له هێنانی وه‌به‌رهێنانی بیانی و تواناكان بۆ عێراق. تێده‌گه‌ین له‌و راستیه كه ئێمه رۆڵیكی گرنگمان هه‌یه كه بیگێڕین له دروستكردنی ئه‌م دۆخه پێویسته ئێمه ببینه وڵاتێك كه عێراقی و بیانییه‌كان متمانه‌یان هه‌بێت بۆ مه‌ودایه‌كی دور و درێژ وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و وه تیایدا كه‌رتی تایبه‌ت به‌هێز بكرێت، بۆیه پێویسته كه بناغه‌ی یاسای و رێكخستن دابرێژین بۆ پارێزگاری له وه‌به‌رهێنه‌ران و ره‌خساندنی بازاڕی ئازاد. پێویسته بوترێ گه‌نده‌ڵی ده‌بێت قه‌ڵاچۆ بكرێت ئه‌مه شێرپهنجهیهكه كه گیرۆده‌ی ئابووری سیاسی ململانێ و نا سه‌قامگیری سیاسی بووه، به‌رێوه‌بردنی باش و حوكمی یاسا پێویسته به كردار بونیاد بنرێت نه‌وه‌كو ته‌نیا سه‌رزاره‌كی بێت پێویسته به‌رده‌وام بێت وه هه‌روه‌ها درێژه‌ی پێ بدرێت. به درێژای ئه‌م دۆخه هه‌ستیار و ناسكانه سودێكی زۆرمان له ژیری و رێبه‌ری مه‌رجه‌عیه‌ت بینیوه له نه‌جه‌ف به تایبه‌ت سه‌ماحه‌تی سه‌ید ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی كه رابه‌رایه‌تی ئه‌و له رۆژه تاریكه‌كاندا زۆر كاریگه‌ر و گرنگ بووه یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی عیراق بگه‌یه‌نێت به كه‌ناری ئارام، دڵنیام له كاتێكدا قسه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ده‌كه‌م، داوای هه‌رچی زوو چاكبوونه‌وه ده‌كه‌م بۆ ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ی كه به‌م دوایه‌ی بۆ سه‌ماحه‌تیان كرا. له كۆتایدا پێویسته ژێرخانمان بونیاد بنێن و نوێ بكه‌ینه‌وه له پێناو دروستكردنی بناغه‌یه‌كی پێویست بۆ گه‌شه‌ی ئابووری بونیادنان و سه‌ر پێخستنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌مان كه له جه‌نگی دژ به داعش وێران و كاول بووه له پێشینه‌ی كاره‌كانمان ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و له ماوه‌یه‌كی درێژتردا ئه‌و ویسته‌مان به دیبهێنین ئه‌وا ده‌بێت ویستمان بۆ ئاینده‌یه‌كی دوور تر بروانێت، پێویستمان به به‌نده‌ری نوێ و ڕێگای خێرا و هێڵی ئاسنین و فرۆكه‌خانه و شاری پیشه‌سازی و به‌نداو هه‌یه، پێویستمان به ئاودێری نوێ و پرۆژه‌ی زه‌وی و زار هه‌یه، پێویسته پشتیوانی له مه‌شق پێكردنی نه‌وه‌ی نوێمان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی به‌رهه‌م دار بن له ئابووری گه‌شه‌سه‌ندووی سه‌ده‌ی ۲۱ دا. عێراق ناتوانێت هیچ كام له‌مانه به ته‌نیا بكات، هه‌ر یه‌ك له سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنان و شاره‌زاییه پیویستهكان گه‌وره و له ئاستێكی فراوان دا ده‌بێت، جارێكی تر عێراق له دامه‌زراوه داراییه نیوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خش و بودجه و سه‌رمایه‌ی سه‌ربه‌خۆ و كه‌رتی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، به شیوازێكی تر هه‌موو ئێوه ده‌روانێت كه ببن به هاوبه‌شمان. ئه‌مه‌وێت لێره له‌گه‌ڵ دواین بیرۆكه‌كان جێتان بهێڵم ، وه‌ك ئه‌وه‌ی وتومه ئه‌مانه سه‌رده‌مێكی قورسن بۆ عێراق و ناوچه‌كه ، به‌ڵام سه‌قامگیری و عێراق و هه‌وڵه‌كان به‌ره‌و ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی هه‌نگاوێكی گرنگن بۆ قه‌ڵاچۆكردنی توندره‌وی و ململانێكان كه هه‌موومان تێوه ده‌گلێنێ ، ئێمه چه‌ندین خاڵی به‌هێزمان هه‌یه له كاتێكدا له‌م ئه‌ركه ده‌روانین ، گه‌لی عێراق به هه‌موو پاشخانی جیاوازه‌وه یه‌كلا كه‌ره‌وه و خه‌ڵكانی به‌هێزن كه بۆ چه‌ندین ده‌یه‌یه له توند و تیژی و په‌راوێز خستن ژیاون به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له شكۆمه‌ندی یاخود ویستی خۆیان هه‌ڵگرن ، له راستیدا ئێمه له لایه‌ن مه‌رجه‌عیه‌ت له نه‌جه‌ف هێزمان پێدراوه كه بووه به له‌نگه‌ر بۆ نوێ بوونه‌وه و دان به خۆدا گرتن و چاكسازی، هه‌روه‌ها بۆ درێژه‌دان به دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری عێراق. وه‌ك له‌م ئاماده بووه به‌رێزانه ده‌ڕوانم زۆرێك له هاوڕێیانم و هاوپه‌یمانه‌كانم ده‌بینم كه ئه‌زانم له گه‌ڵ ویستی ئێمه‌دان ، ئومێدی به‌رده‌وام ده‌خوازم كه ئێوه له‌گه‌ڵماندا به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانمان بكه‌ن ، ئێمه‌ی عێراقی ئه‌وه ده‌زانین و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌شه كه داهاتوو له ده‌ستی ئێمه‌دایه ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا سوپاسگوزاری پشتیوانی هاوبه‌شه‌كانمان له رۆژھه‌ڵات و خۆرئاوا ده‌كه‌ین و ده‌زانین كه پابه‌ندبوونی ئه‌وان به ئێمه‌وه هه‌وڵیكی زیندووه بۆ سه‌ركه‌وتنمان.
سازدانى: هاوڵاتى مامۆستایه‌کى ئاینى ره‌خنه‌ى توند لهڕێکخراوهکانى ژنان ده‌گرێت و ده‌ڵێت:»ئه‌و ئافره‌تانه داینه‌سورن که‌دژایه‌تى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر ده‌که‌ن و ئافره‌تى خراپن، ئێستاش سوورم ئافره‌تى خراپ به‌دڕه‌وشت و ئه‌وه‌ى ئینتیفازه ده‌کات به‌ڕووى باوک و مێردیدا داینه‌سوره«. مامۆستا مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانى، مامۆستاى ئاینى و خاوه‌نى که‌ناڵى سروشت له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ ، ئاماژه به‌وه ده‌دات»ئه‌م رێکخراوانه‌ى ژنان بێجگه له‌بازرگانى به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه هیچ مه‌رامێک و مه‌به‌ستێکى تریان نه‌بووه‌و تائێستا نه‌یانتوانیوه دوو ئاشق بگه‌یه‌نن به‌یه‌کترى، ته‌نیا به‌کوشتن کۆتایى به‌ئه‌شقه‌که‌یان هاتووه، خێزانێکى ته‌ڵاقدراویان نه‌گه‌یاندۆته‌وه بۆ لاى یه‌کترى، ئیللا کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى تریان زیادکردووه«. ناوبراو ده‌شڵێت:» ته‌نیا سه‌رۆک و سه‌رکرده‌کانن به‌گوێى مامۆستایانى ئاینى ناکه‌ن خه‌ریکى گه‌نده‌ڵى و پاره‌خواردنن، ئه‌وه‌ى گوێ له‌مامۆستایانى ئاینى ده‌گرێت له‌ماڵى خۆیاندا دانیشتون و ته‌ماشاى دزه گه‌وره‌کان و گه‌نده‌ڵکاران ده‌کات، ئه‌وانه‌ى که نه‌وت و پاره‌ى ئه‌م وڵاته ده‌دزن و ئه‌وانه‌ش به‌رده‌وام سه‌رخۆشن و گوێ له‌ئاین و وتار ناگرن و نایه‌نه جومعه«. هاوڵاتى: له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک قسه‌کانت کاردانه‌وه‌ى دروستکردووه که لایه‌نگیرى پیاوانیت؟ مه‌زهه‌ر خۆراسانى: به‌پێچه‌وانه‌وه من زۆرترین پشتیوانیم له‌ئافره‌تان کردووه، چونکه ئافره‌تێکى زۆر قه‌یره‌ن و ماونه‌ته‌وه و بێوه‌ژنێکى زۆر زۆرمان هه‌یه‌و به‌دواى ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن بچنه ماڵ و حاڵى خۆیان. که‌باسى فره‌ژنى ده‌که‌م، له‌خه‌مى ئه‌وه‌دام ئه‌وانه بچنه ماڵ و حاڵى خۆیان، که‌واته ئه‌مه پشتیوانیه بۆ ژنان و ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ماونه‌ته‌وه‌و که‌س ئاوڕى خێریان لێناداته‌وه، که‌س بیریان لێناکه‌نه‌وه. رێکخراوه‌کان زیاتر باس له‌ئافره‌ت و گه‌نج ده‌که‌ن و ده‌سته‌مۆیان ده‌که‌ن بۆ مه‌رامى خۆیان و ئه‌وانه‌ى که به‌ته‌مه‌نن هیچ نرخ و به‌هایه‌کیان نیه لاى ئه‌وان، بۆیه زۆرى رێکخراوه‌کان باسى ئه‌و ئافره‌تانه ده‌که‌ن، بۆیه وا هه‌ست ده‌کرێت به‌کرده‌یى داکۆکى کارن له‌مافى ئافره‌ت و له‌ئه‌نجامیشدا ده‌رده‌که‌وێت. بڕۆ له‌ناو خه‌ڵکى کوردستاندا پرسیار بکه، ته‌واوى خه‌ڵکى کوردستان ده‌زانن ئه‌م رێکخراوانه بێجگه له‌بازرگانى به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه هیچ مه‌رامێک و مه‌به‌ستێکى تریان نه‌بووه‌و تائێستا نه‌یانتوانیوه دوو ئاشق بگه‌یه‌نن به‌یه‌کترى، ته‌نیا به‌کوشتن کۆتایى به‌ئه‌شقه‌که‌یان هاتووه، خێزانێکى ته‌ڵاقدراویان نه‌گه‌یاندۆته‌وه بۆ لاى یه‌کترى، ئیللا کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى تریان زیادکردووه، بۆیه مامۆستا مه‌زهه‌ر زۆرترین خزمه‌تى بهتوێژى ئافره‌تان کردووه، به‌رنامه‌کانم له‌که‌ناڵى سروشت به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ن و ئه‌وه‌نده‌ى من له‌خزمه‌تى کابانى ماڵ و ئه‌و ئافره‌تانه‌ى که بهڕهسهنى ماونه‌ته‌وه له‌کوردستان و له‌نیشتیماندا که‌س ئه‌وه‌نده باسى ئه‌وانى نه‌کردووه، ئه‌و رێکخراوانه بوونه‌ته مۆته‌که‌و بازرگانى به‌سه‌ر کێشه‌ى ئافره‌تانه‌وه ده‌که‌ن. هاوڵاتى: ئه‌و رێکخراوانه‌ى باسى ده‌که‌یت سه‌ر بهحزبهکانى ده‌سه‌ڵاتن؟ مه‌زهه‌ر خۆراسانى: هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان ده‌یانناسن و به‌پێى ئه‌و فایله‌ى من بینیومه، خۆى له‌سه‌روو (300) ناو ده‌بینێته‌وه، زۆرن ئه‌مانه کهبودجهیان نه‌بێت، چۆن ده‌چن به‌ڕێوه‌و له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى بینایان بۆ گیراوه‌و پاڵپشتى ده‌کرێن و خزمه‌تکراون. له‌سێ پارێزگاى قوڕبه‌سه‌رى بچوکى وه‌ک هه‌ولێرو سلێمانى و دهۆک، چ باشیه‌کیان هه‌یه تاههڵیان سه‌نگێنین و ده‌ستخۆشییان لێبکرێت، تاکه رێکخراوێک با خۆى پیشانى من بدات بڵێت شتێکم کردووه تامن ده‌ستخۆشى لێبکه‌م. لێره‌وه ده‌ستخۆشى له‌هه‌ر که‌سێک ده‌که‌م کهخزمهتێکى به‌ئاین، بهوڵات و به‌نیشتیمان گه‌یاندبێت، ناکرێت چاوبنوقێنم له‌ئاست هه‌قدا، ئه‌وه‌ى کهبینیومانهو خه‌ڵکى کوردستان شاهیدن هیچ شتێکى ئیجابى له‌ئه‌مانه نه‌بینراوه ته‌نیا سلبیات نه‌بێت. ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وان ئازادبوون سوکایه‌تى به‌خواو به‌پێغه‌مبه‌رو به‌قورئان و بهپیرۆزیهکانو بهنیشتیمانو به‌مامۆستاى ئاینى بکه‌ن، ئێمه نه‌مانتوانیوه به‌هیچ شێوازێک ره‌خنه‌یه‌ک له‌بیروبۆچوونه هه‌ڵه‌کانى ئه‌وان بگرین هاوڵاتى: ئه‌و که‌یسه‌ى ئێوه چووه دادگا که له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانى ژنان دروستبووه؟پێتان وایه دادگا یه‌کلایى ده‌کاته‌وه؟ مه‌زهه‌ر خۆراسانى: ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه ئازادى راده‌ربڕینه‌و ئه‌و ئازادیه هه‌ر هه‌یه‌و ئه‌و ئازادیه‌ى ئه‌و رێکخراوانه شانازى پێوه‌ده‌که‌ن له‌کوردستان، ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وان ئازادبوون له‌وه‌ى سوکایه‌تى به‌خواو به‌پێغه‌مبه‌رو به‌قورئان و به‌پیرۆزیه‌کان و به‌نیشتیمان و به‌مامۆستاى ئاینى بکه‌ن، ئێمه نه‌مانتوانیوه به‌هیچ شێوازێک ره‌خنه‌یه‌ک له‌بیروبۆچوونه هه‌ڵه‌کانى ئه‌وان بگرین، ئێمه ئه‌سڵه‌ن ده‌قه ئایینیه‌کان کهبیروباوهڕ و عه‌قیده‌ى خۆمانه شیمان کردۆته‌وه، له‌ده‌ربڕینى، ئه‌وان ده‌رۆن سکاڵامان له‌دژ ده‌که‌ن. هاوڵاتى: پێتوایه هه‌رێمى کوردستان پێویستى به‌م هه‌موو رێکخراوه‌ى ژنان هه‌یه؟ مه‌زهه‌ر خۆراسانى: ئه‌م هه‌موو رێکخراوه کهخزمهتیان دیار بێت و بۆ خزمه‌تکردن بێت، بۆ لابردنى زوڵم بێت، ئه‌وه زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌یبینین ئه‌و رێکخراوانه به‌هه‌موویان یه‌خه‌ى که‌سێکیان گرتووه‌و ده‌یانه‌وێت زوڵمى لێبکه‌ن، که‌واته ئه‌م رێکخراوانه لهمهبادیئى خۆیان لایانداوه، چونکه رێکخراو بۆ رۆشنبیرى کردن و به‌هاناوه‌چوونى خه‌ڵکه، ئێستا به‌هه‌موویان گه‌له‌کۆمه‌که‌یان کردووه له‌تاقه نه‌فه‌رێک، ماشه‌ڵڵا له‌م رێکخراوانه‌و ئازادى راده‌ربڕین لاى ئه‌م رێکخراوانه، که ئه‌مه له‌غه‌یرى بازرگانى و سه‌نگه‌رگرتن له‌ئیسلام و له‌و کلتوره ره‌سه‌نه‌ى که له‌کوردستان و کورده‌وارى خۆماندا هه‌یه هیچى تریان پێنیه، ده‌یانه‌وێت ئه‌و بینایه‌ى کهمامۆستایاى ئاینى رۆڵیان هه‌یه له‌بنیاتنانى ئیسلام بیڕوخێنن و ته‌واو. هاوڵاتى: به‌شێک له‌مامۆستایانى ئاینى ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌یان لێده‌گیرێت، که‌هه‌ندێک شت باس ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ واقعى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردى ئێستادا ناگونجێت؟ مه‌زهه‌ر خۆراسانى: هه‌موو مامۆستایانى ئاینى هه‌رشتێک باس بکه‌ن، ماده‌م فه‌رموده‌و قورئانى خوایان به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌مووى جێگه‌ى خۆى ده‌گرێت و واقعییه‌و ده‌رباره‌ى حاڵى کوردستانه، به‌ڵام هه‌ندێک وتار له‌پرسه‌دا لێدراوه، تۆ له‌بۆنه‌یه‌کى شاییدا لێیدهدهیتهوه، له راگه‌یاندن و له‌سۆشیال میدیادا یه‌کناگرێته‌وه، ئه‌وکاته ده‌ڵێن مامۆستا له‌کوێیه‌و ئێمه له‌کوێین. ئه‌و کاته ئه‌و که‌سه دروستى ده‌کات که‌جارێکى تر ئه‌و وتاره له‌کات و شوێنێکى جیاوازتردا به‌کارده‌هێنێته‌وه، بۆیه ئه‌وکات ده‌ڵێن مامۆستایان له‌واقعى کوردستاندا ناژین، بۆ نمونه ئێستا خه‌ڵک تێوه‌گلاوه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى موچه‌ى پله‌باڵاکان و خانه‌نشینى، بۆیه رێکخراوه‌کان هاتوون سکاڵایان له‌سه‌ر من تۆمارکردووه، بۆیه من ناچاربووم ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه بده‌م، که‌خه‌ڵک ده‌یبینێت ده‌ڵێت ته‌ماشاکه من کوێم دێشێت و مامۆستا خه‌ریکى چییه، که‌واته من دروستم نه‌کردووه، یه‌خه‌ى گرتووم. ئه‌وانه‌ى که‌نه‌وت و پاره‌ى ئه‌م وڵاته ده‌دزن و ئه‌وانه‌ش به‌رده‌وام سه‌رخۆشن و گوێ له‌ئاین و وتار ناگرن هاوڵاتى: مامۆستایانى ئاینى چ رۆڵێک ده‌بینن لههۆشیارکردنهوهى تاکى کۆمه‌ڵگا؟ مه‌زهه‌ر خۆراسانى: مامۆستایانى ئاینى وه‌ک مۆم سووتاون له‌ڕابردوودا و به‌رده‌وام خزمه‌تیان هه‌بووه‌و ئه‌و گه‌وره و بچووکیهى که‌ماوه، بهماندووبونى مامۆستایانى ئاینى و خه‌باتى مامۆستایانى ئاینى و به‌رنامه‌ى پیرۆزى ئاینى ئیسلامه. ئه‌و رێز‌و خۆشه‌ویستییه‌ى که له‌نێوان ژن و مێرده‌کاندا هه‌یه به‌رهه‌مى ره‌نج و خه‌باتى مامۆستایانى ئاینیه‌و خه‌ڵکیان هۆشیارکردۆته‌وه کهگهندهڵ نه‌بن و ئه‌وه‌ى که‌خه‌ڵک له‌ماڵه‌که‌ى خۆیدا دانیشتووه‌و دزى ناکات و ته‌نیا سه‌رۆک و سه‌رکرده‌کانن به‌گوێى مامۆستایانى ئاینى ناکه‌ن خه‌ریکى گه‌نده‌ڵى و پاره‌خواردنن، ئه‌وه‌ى گوێ له‌مامۆستایانى ئاینى ده‌گرێت له‌ماڵى خۆیاندا دانیشتون و ته‌ماشاى دزه گه‌وره‌کان و گه‌نده‌ڵکاران ده‌کات، ئه‌وانه‌ى که‌نه‌وت و پاره‌ى ئه‌م وڵاته ده‌دزن و ئه‌وانه‌ش به‌رده‌وام سه‌رخۆشن و گوێ له‌ئاین و وتار ناگرن و نایه‌نه جومعه، بۆیه مامۆستایانى ئاینى به‌رده‌وامن و ئه‌وه جیاوازى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاکانى تردا، به‌ڵام له‌وڵاتى ئێمه‌دا خه‌ڵک دانیشتووه به‌سه‌لامه‌تى ئه‌وه به‌رهه‌مى مامۆستایانى ئاینییه. هاوڵاتى: یه‌کێتى و پارتى زۆرێک له‌مامۆستایانى ئاینى پاڵپشتیان ده‌که‌ن؟ ئاساییه؟ مه‌زهه‌ر خۆراسانى: هه‌ر مامۆستایه‌ک قسه‌ى هه‌ق نه‌کات تاوانباره، خوا ده‌فه‌رموێت (إِنَّ ٱلَّذِینَ یَكۡتُمُونَ مَاۤ أَنزَلۡنَا مِنَ ٱلۡبَیِّنَـٰتِ وَٱلۡهُدَىٰ مِنۢ بَعۡدِ مَا بَیَّنَّـٰهُ لِلنَّاسِ فِی ٱلۡكِتَـٰبِ أُو۟لَـٰۤىِٕكَ یَلۡعَنُهُمُ ٱللَّهُ وَیَلۡعَنُهُمُ ٱللَّـٰعِنُونَ) هه‌ر که‌سێک هه‌ق و زانست و راستیه‌کان بشارێته‌وه‌و راینهگهێنێت و به‌هه‌ق نه‌ڵێت هه‌ق و به‌ناهه‌ق نه‌ڵێت ناهه‌ق، ئه‌وه خواى په‌روه‌ردگارو فریشته‌و مهلاکهتهکان نه‌هى لێده‌که‌ن. ئه‌و مامۆستایانه‌ى نه‌ک هه‌ر مامۆستا ئه‌رکى سه‌رشانى رۆشنبیرهو به‌هه‌ق بڵێت هه‌ق و به‌ناهه‌ق بڵێت ناهه‌ق، ئه‌وکاته، (لُعِنَ ٱلَّذِینَ كَفَرُوا۟ مِنۢ بَنِیۤ إِسۡرَ ٰءِیلَ عَلَىٰ لِسَانِ دَاوُۥدَ وَعِیسَى ٱبۡنِ مَرۡیَمَۚ ذَ ٰلِكَ بِمَا عَصَوا۟ وَّكَانُوا۟ یَعۡتَدُونَ)) ده‌بێته هه‌ڵوه‌رینى گوناهى ئینسان، چونکه بهدهربڕینهکه خواى گه‌وره قه‌ڵه‌مى سڕینه‌وه به‌سه‌ر گوناهه‌کانیدا ده‌هێنێت، له‌لایه‌کى تر چاکسازى دروستده‌بێت، که وانه‌بوو، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَقُولُوا۟ قَوۡلا سَدِیدا یُصۡلِحۡ لَكُمۡ أَعۡمَـٰلَكُمۡ وَیَغۡفِرۡ لَكُمۡ ذُنُوبَكُمۡۗ وَمَن یُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَقَدۡ فَازَ فَوۡزًا عَظِیمًا) نههییان لێکراوه له‌هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى که به‌هه‌ق ناڵێن هه‌ق و به ناهه‌ق ناڵێن ناهه‌ق. خراپه‌یه‌ک ده‌بینن ناڵێن خه‌ڵکینه بوه‌ستن مه‌که‌ن، دزى مه‌که‌ن، بۆ ئاوا له‌ماڵى میلله‌ت ده‌که‌ن، بینیوتانه ده‌یان مامۆستا له‌مینبه‌ره‌کانه‌وه، کهمینبهرى خوا به‌جوانى به‌کارده‌هێنن، باسى گه‌نده‌ڵى ده‌که‌ن، به‌ئاشکرا باسى په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌کانیان کردووه، باسى هه‌موو حزبه‌کانیان کردووه، به‌ڵام ئه‌و رێکخراوانه له‌ژێر باڵى حزبه‌کانى خۆیاندا، تاحزبهکانیان گڵۆپى سه‌وزیان بۆ دانه‌گیرسێنن ناتوانن شتێک بڵێن، ئه‌وکاته مامۆستاى ئاینى تاوانبار نیه، کۆى دامه‌زراوه‌که به‌گه‌نده‌ڵى ده‌ڕوات که‌ئه‌وه‌ش یه‌کێکه لهگهندهڵیهکان. هاوڵاتى: رێکخراوه‌کانى ژنان گله‌یى ئه‌وه‌یان هه‌یه بهداینهسور ناوت بردوون؟ داوا له‌حکومه‌ت ده‌که‌ن که‌به‌ڕێزتان بێده‌نگ بکرێن؟ مه‌زهه‌ر خۆراسانى: ئه‌وه بوختانێکى گه‌وره‌یه که‌بڵێن هه‌موو ئافره‌تانم به داینه‌سور له‌قه‌ڵه‌م داوه، خۆم خاوه‌نى خێزان و خاوه‌نى کچ و خوشک و دایکمم، زۆرترین ئافره‌ت کێشه‌ى هه‌یه‌و که من هه‌موویانم به‌کۆ به داینه‌سور له‌قه‌ڵه‌م بدایه، کۆنتاکت و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ مندا نابێت. ئه‌و ئافره‌تانه داینه‌سورن که‌دژایه‌تى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر ده‌که‌ن و ئافره‌تى خراپن، ئێستاش سوورم ئافره‌تى خراپ به‌دڕه‌وشت و ئه‌وه‌ى ئینتیفازه ده‌کات به‌ڕووى باوک و مێردیدا، قیمه‌تى براو کوڕى نازانێت، حه‌یاى خۆى و بنه‌ماڵه‌که‌ى بردووه، په‌لامار ده‌دات، نهتانبینى وتى من داینهسورم په‌لامارى مه‌لا مه‌زهه‌ر ده‌ده‌م و ده‌یخۆم، که‌واته که‌سێک په‌لامارم بدات، خۆ ناڵیم په‌پوله‌یه هه‌ر ده‌بێت بڵێم داینه‌سوره. هاوڵاتى: ئه‌وانه‌ى که‌ته‌مه‌نیان هه‌ڵکشاوه‌و هاوسه‌رگیرییان نه‌کردووه، بهبڕواى تۆ چاره‌سه‌رى ئه‌وه چۆن ده‌کرێت؟ مه‌زهه‌ر خۆراسانى: پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرییه، هه‌موو پیاوێک ئه‌وه‌ى که له‌خۆى راده‌بینێت له‌ڕووى ماددى و جهسهدییهوه بێته مه‌یدان و هاوسه‌رگیرى دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م بکات، ئه‌و ئافره‌تانه به‌لاى خراپه‌دا نه‌ڕۆن و پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى مافه‌و ده‌بێت بۆیان جێبه‌جێ بکه‌ین. به‌دیلێک بێت کهبازرگانێکى زۆر زۆرمان هه‌یه که له‌وانه‌یه حه‌ز بکات به‌وه‌ى خێزانێکى تر‌ى هه‌بێت، به‌ڵام که رێگه‌ى پێنه‌درێت، له‌وانه‌یه به رێگه‌یه‌کى خراپ‌دا بڕوات، ئه‌و هه‌موو ئافره‌ت و مهساجهى که‌هاتووه له‌وڵاتان و کراونه‌ته‌وه، واى لێهاتووه زۆربه‌ى گه‌نجه‌کان هه‌ر ژن ناهێنن. ئیسلام خاڵێکى ئاسانى داناوه‌و چاره‌سه‌رێکه له‌لایه‌ک ئه‌و ئافره‌تانه نه‌جاتیان ده‌بێت و له‌لایه‌کیش ئه‌و پیاوانه ده‌گرێت و به‌لاى خیانه‌تى هاوسه‌رگیریدا ناچن و ده‌رمانى ده‌که‌ین.
ئارا ئیبراهیم چوار مانگى ته‌واوه خۆپیشاندان شه‌قامه‌کانى عێراقیان خرۆشاندووهو به‌رپرسانى عێراقیش به‌تایبه‌ت شیعه‌کان به‌هۆى ناکۆکییه‌کانیانه‌وه نه‌یانتوانیوه کاندیدێکى نوێ یه‌کلابکه‌نه‌وه بۆ سه‌رۆک وه‌زیران و به‌شێکیان له‌گه‌ڵ شهرعیهتپێدانهوهى عادل عهبدولمههدین و موقته‌دا سه‌در ناڕازییه. خۆپیشاندانه‌کانى عێراق پێى ناوه‌ته قۆناغێکى مهترسیدارهوهو قوربانییه‌کان لهههڵکشاندایهو رۆژانه خوێنى خۆپیشانده‌ران به‌ده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌ڕژێت به‌شێوه‌یه‌ک له‌چوار مانگى رابردوو تائێستا (600) خۆپیشانده‌ر کوژراون و زیاتر له (20) هه‌زارى دیکه برینداربوون. کۆڵنهدانى خۆپیشانده‌ران و ره‌تکردنه‌وه‌ى ئه‌و کاندیدانه‌ى ناوه‌کانیان ئاشکراده‌کرێت واى له‌به‌شێکى شیعه‌کان کردووه هه‌وڵى شهرعیهتپێدانهوه به عادل عه‌بدولمه‌هدى بده‌ن که له‌دوو مانگى رابردوودا ده‌ستى له‌کارکێشاوه‌ته‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه‌ى عێراق، به‌ڵام ڤیتۆى خۆپیشانده‌ران خۆرى عه‌بدولمه‌هدى به‌ته‌واوى ئاوا کردووه. شیعه‌کانى عێراق کهزۆرینهى کورسییه‌کانى په‌رله‌مانى عێراقیان هه‌یه به‌تایبه‌ت ره‌وتى (حیکمه، هاوپه‌یمانى فه‌تح، ده‌وڵه‌تى قانون) له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى دیکه عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى ده‌ستله‌کارکێشاوه دووباره شه‌رعیه‌تى پێبدرێته‌وه، ته‌نها فراکسیۆنى سائیرون به‌سه‌رپه‌رشتى موقته‌دا سه‌در له‌ناو ماڵى شیعه‌دا رێگره لهدانانهوهى عه‌بدولمه‌هدى. راوێژکارێکى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت ناڕازیبوونى موقته‌دا سه‌در نه‌بێت شه‌رعییه‌ت ده‌ده‌رێته‌وه به عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ سه‌رۆک وه‌زیران. ئه‌مین به‌کر، راوێژکارى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» هه‌وڵێک هه‌یه عادل عه‌بدولمه‌هدى کاندید بکه‌نه‌وه بۆ سه‌رۆک وه‌زیران، تائێستا موقته‌دا سه‌در پشتیگرى نه‌کردووه«. ناوبراو ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد له‌چوارچێوه‌ى شهرعیهتپێدانهوهى عادل عه‌بدولمه‌هدیدا سکرتێرى نوسینهگهکهى و ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ده‌ر له‌یاسا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى دهستیانلهکارکێشاوهتهوهو دهستلهکارکێشانهوهکهشیان قبوڵکراوبوو. راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات بۆ کورد واباشه عادل عه‌بدولمه‌هدى شه‌رعیه‌تى پێبدرێته‌وه به‌تایبه‌ت بۆ ناردنى بودجه‌و موچه‌ى هه‌رێمى کوردستان. کوردستان سێوکانى، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»عادل عه‌بدولمه‌هدى فشارى کرد‌و داواى له‌ده‌سه‌ڵات کرد به‌جددى کاندیدێک دابنێن بۆ سه‌رۆک وه‌زیران یان با ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنن، ئه‌و قسهیەشى بۆ ئه‌وه‌کرد متمانه‌ى پێبدەنهوه بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌که تاکاتى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته«. سێوکانى ده‌شڵێت موقته‌دا سه‌در ئاماده نییه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى و رازى نه‌بووه بەکۆبوونەوە لەگەڵی، «بۆیه شهرعیهتپێدانهوهى چانسى که‌مه «. ناوبراو پێشیوابوو دانانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ کورد باشتره له‌هه‌ر کاندیدێکى دیکه، «بودجه‌و موچه‌ی کوردستان مسۆگه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام روون نییه که‌سێکى تر هاوشێوه‌ى عه‌بدولمه‌هدى مرونهتى به‌رانبه‌ر کورد هه‌بێت». موقته‌دا سه‌در لهتویتهرى خۆى بڵاویکرده‌وه که رۆژى 24ى کانونى دووه‌مى 2020 خۆپیشاندانى ملیۆنى ئه‌نجام بده‌ن بۆ یه‌کلابوونه‌وه‌ى کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران، راوێژکاره‌که‌ى سه‌رۆک کۆمار باسى له‌وه‌کرد وتارى مه‌رجه‌عیه‌ت که له‌سه‌دا سه‌د پشتیوانى خۆپیشانده‌رانى گهرمکردهوهو دوامۆڵهتیان داوه،» خۆپیشاندانه ملیۆنیه‌که بکرێت رووداوى نه‌خوازراو رووده‌دات، چونکه موقته‌دا سه‌در توانیویه‌تى جڵه‌وى خۆپیشانده‌ران بگرێت و یاریزانى گۆڕه‌پانى خۆپیشانده‌ران بێت و له‌ده‌سه‌ڵاتیشدا بێت». به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌دواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌یان ناوى وه‌ک کاندید له‌لایه‌ن شیعه‌کانه‌وه پێگه‌یشتووه‌و هه‌مووى له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ره‌تکراوه‌ته‌وه «ماڵى شیعه کۆمه‌ڵێک ئه‌جێنداو به‌رژه‌وه‌ندى جیاوازیان هه‌یه له‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى تایبه‌ت بهکاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران، ناتوانن هه‌موو ئه‌وراقه‌کان که‌شف بکه‌ن هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له‌پێشه‌و عێراق ئه‌و راشکاویهى تێدا نییه«، سێوکانى وا ده‌ڵێت. سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه دووپاتدهکانهوه له‌لایه‌ن به‌شێک لهشیعهکانهوه هه‌وڵى شهرعیهتپێدانهوهى عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌یه. ڤیان سه‌برى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «به‌پێى مادده‌ى 76ى ده‌ستورى عێراق سه‌رۆک کۆمار ته‌کلیفى کاندیدێک بۆ سه‌رۆک وه‌زیران ده‌کات که لهکوتلهى زۆرینه بێت که‌ماڵى شیعه‌کانن، بۆیه پێویسته خۆیان ته‌وافوقى له‌سه‌ربکه‌ن». سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى ده‌شڵێت:»هه‌وڵێک هه‌یه لاى هه‌ندێک کوتله‌ى شیعه که عادل عه‌بدولمه‌هدى شه‌رعیه‌تى پێبدرێتهوهو به‌شێکیان قه‌ناعه‌تیان پێى نییه، ئه‌وه په‌یوه‌سته بهشیعهکانهوه نه‌ک کورد و سوننه‌وه«. په‌رله‌مانتارێکى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ناو په‌رله‌ماندا چانسى نیه دووباره بۆ پۆستى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق ههڵبژێردرێتهوهو شه‌رعیه‌تى پێبدرێته‌وه که‌به‌شێک له‌داواکارى ماڵى شیعه‌کانه. ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید، په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «پێم وانیه عادل عه‌بدولمه‌هدى دووباره چانسى ئه‌وه‌ى هه‌بێت له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌نگ بهێنێته‌وه‌و هه‌ڵبژێردرێته‌وه بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق». ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید پێیوابوو له‌ئێستادا هه‌ندێک ناو دیاریکراوه بۆ پۆستى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق که له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه گونجاونین، بۆیه به‌شێک له‌شیعه‌کان ده‌یانه‌وێت خۆپیشانده‌ران ناچار بکه‌ن به‌و ناوانه رازى بن که‌خۆیان گه‌یشتوونه‌ته رێککه‌وتن له‌سه‌رى، «ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان خۆپیشاندانه‌کان کۆتایى بێت و حکومه‌ت پێکبهێنن» په‌رله‌مانتاره‌که‌ى کۆمه‌ڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌ئێستادا خۆپیشانده‌ران ئه‌و نامه‌یه‌یان پێگه‌یشتووه له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌کانه‌وه که‌ده‌یانه‌وێت کۆتایى به‌خۆپیشاندانه‌کان بهێندرێت، به‌ڵام «خۆپیشانده‌ران په‌نایان بردۆته‌به‌ر یوئێن و هێزى عه‌شایه‌رى که به‌هانایانه‌وه هاتوون و خۆیان تۆکمهکردۆتهوهو ئه‌گه‌ر لهچهندڕۆژى داهاتوودا دۆخه‌که به‌م شێوه‌یه بڕوات شتى نه‌خوازراو رووده‌دات». ئه‌حمه‌دى حاجى رەشید جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که رۆژى یه‌کشه‌ممه عه‌شایه‌ره‌کانى شارى ناسریه هۆشداریان داوه‌ته موقته‌دا سه‌در که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نزیکى خۆپیشانده‌ران نه‌بێته‌وه، «ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێکى ئه‌و عه‌شائیرانه بکوژرێت و بریندارببێت تۆڵه لهگروپهکهى موقته‌دا سه‌در ده‌که‌نه‌وه«.