هاوڵاتى ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات لیژنه‌یه‌ک پێکهێنراوه‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌رنه‌چووه‌کانى کۆنگره‌ى چوارى یه‌کێتى بۆ ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیدا ده‌کرێت. مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «جارێ دیار نییه که‌ى کۆده‌بینه‌وه‌و له رۆژانى ئاینده‌دا بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ین، به‌ڵام کاته‌که‌ى دیارى نه‌کراوه«. ده‌رباره‌ى ئه‌وانه‌ى سه‌رنه‌که‌وتن بۆ ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى، مسته‌فا چاوڕه‌ش وتى «ده‌بێت ئه‌وانه چاره‌سه‌ر بکرێن و لیژنه‌ى تایبه‌ت هه‌یه‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن و ته‌مه‌نا ده‌که‌م ئه‌وه نه‌بێته کێشه‌و ئه‌وانه هه‌موو خه‌ڵکى باش و تێکۆشه‌رن، هه‌ڵبژاردنیش هه‌ڵبژاردنه، ماناى ئه‌وه نییه ئه‌وانه‌ى ده‌رنه‌چوون بۆ ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى وه‌لایان بنێت». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى پێشنیارێک هه‌یه پێنج ئه‌ندامى یه‌ده‌گ زیاد بکرێت بۆ ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى که‌ئێستا (124) ئه‌ندامن بۆ ئه‌وه‌ى ببێته (129) ئه‌ندام، مسته‌فا چاوڕه‌ش جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که «ئه‌و پێشنیاره ده‌بێت له‌ناو کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى قسه‌ى له‌سه‌ر بکرێت و له‌په‌یڕه‌ودا دیارى بکرێت». له‌لایه‌کى دیکه‌وه ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى که نه‌یویست ناوى بهێندرێت ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، یه‌کێتى خه‌ریکى رێکخستنه‌وه‌ى مه‌ڵبه‌ندو ده‌ڤه‌ره‌کانه و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى سه‌رنه‌که‌وتن بۆ ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى، «له‌ناو یه‌کێتى ئه‌رک و کاریان پێ ده‌سپێردرێت و وه‌لانانرێن و هاوڕێیانه‌و دۆستانه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ کراوه‌و ئه‌وانه‌ى نیگه‌ران و توڕه‌بوون له ده‌رنه‌چوونیان ئێستا باشترن». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌ئه‌گه‌رى زۆره رۆژى شه‌ممه 11ى کانوونى دووه‌مى 2020 یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى ئه‌نجامبدرێت.
ئارا ئیبراهیم فوئاد حسێن وه‌زیرى دارایى عێراق دڵنیایى ده‌داته هه‌رێم بۆ ناردنى (452) ملیار دیناری مانگانه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌مساڵدا ئه‌گه‌ر بودجه‌ى گشتى 2020 له‌مساڵیشدا په‌سه‌ند نه‌کرێ. به‌پێى رێککه‌وتنى مه‌بده‌ئى نێوان وه‌فدى دانوسانکارى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق تائه‌و کاته‌ى پڕۆژه بودجه‌ى 2020 عێراق په‌سه‌ند نه‌کرێت نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ناکرێت و وه‌زیرى دارایى عێراقیش دڵنیایى ده‌دات بۆ ناردنى (452) ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێم. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، که له راوێژکارێکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى که‌وتووه، فوئاد حوسێن وه‌زیرى دارایى حکومه‌تى عێراق دڵنیایى داوه‌ته حکومه‌تى هه‌رێم تاپه‌سه‌ندکردنى پڕۆژه بودجه‌ى 2020، به‌غدا (452) ملیار دیناره‌که مانگانه بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، به‌پێى پڕۆژه‌یاساى 2020 عێراق پابه‌ندى زیاترى له‌به‌رانبه‌ر هه‌رێمى کوردستاندا بۆ دروستده‌بێت، تا په‌سه‌ندنه‌کرێت، هه‌رێمى کوردستان رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ناداته کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى. کوێستان محه‌مه‌د وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «تائێستا به‌غدا پابه‌نده به‌وه‌ى که‌مانگانه (452) ملیار دیناره‌که بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کات». ده‌رباره‌ى گفتوگۆکانى نێوان وه‌فدى دانوسانکارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا، ئه‌و راوێژکاره ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه له‌ئێستادا به‌هۆى دۆخه‌که‌وه گفتوگۆکان راگیراوه‌و «ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى له‌نێوان وه‌فدى هه‌ردوولا کراوه پێویسته بچێته په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌گه‌ر تێبینییه‌ک هه‌بوو ئه‌وکات هه‌رێم وه‌فد ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌کات.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم جێگرى یه‌که‌مى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران ئاماژه به‌وه ده‌دات هه‌موو فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئێران به‌شدارن له‌سه‌رکه‌وتکردنى گه‌لانى ناوچه‌که‌و کوردداو قاسم سوله‌یمانى ئاگادارى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر دیموکرات بووه له‌کۆیه به‌وپێیه‌ى کاره‌کانى زیاتر له‌ده‌ره‌وه‌ى ئێران کردووه. حه‌سه‌ن شه‌ره‌فى، جێگرى یه‌که‌م و وته‌بێژى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌ڵێت رووداوى کوشتنى قاسم سوله‌یمانى په‌یوه‌ندى به‌و ته‌ده‌خولانه‌وه هه‌بووه که رژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ناوچه‌که‌دا کردوویه‌تى و ئه‌مریکا سه‌برى له‌به‌رانبه‌ردا نه‌ماوه. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌مریکا ئه‌گه‌ر هاوکارییان بکات ئاماده‌ن خاکى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان کۆنتڕۆڵ بکه‌ن، شه‌ریفى جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه نه ئه‌مه‌ریکا داوایه‌کى واى کردووه، نه ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا داوایه‌کى واش بکات هێزه کوردییه‌کان به‌رنامه‌و پلانى خۆیان ده‌گۆڕن، «به‌رنامه‌و پلانى هێزه کوردییه‌کانى رۆژهه‌ڵات خه‌باتى مه‌ده‌نییه بۆ به‌دیهێنانى ئامانج و ئازادییه‌کان و نه‌مانى کۆمارى ئیسلامى ئێران. هاوڵاتی: پێتانوایه بۆچى ئه‌مریکا قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى کرده ئامانج؟ حه‌سه‌ن شه‌ریفى: دیاره ته‌بیعه‌ته‌ن ئه‌و رووداوه‌ى روویدا له‌واقعدا ئاکامى ئه‌و ته‌داخولاتانه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ناوچه‌که‌دا، هه‌موولایه‌ک ده‌زانن ئێران راسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ هێرشى کرده‌سه‌ر پاڵاوگه نه‌وتییه‌کانى سعودیه، ئه‌مریکا بێده‌نگ بوو، واپێده‌چوو ئێران ئه‌و گومانه‌ى هه‌موو که‌هه‌رچى بکات ئه‌مریکا ناتوانێت و نایه‌وێت هیچى به‌رانبه‌ر بکات. دواجار ئه‌وه‌ى له‌سه‌ربازگه‌ى که‌یوان له‌که‌رکوک روویداو مقاولێکى ئه‌مریکى کوژرا، ئیتر ئه‌مریکا سه‌برى به‌رانبه‌ر به‌ئێران ته‌واو بوو که‌ناکرێت کۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌رچى بیکات ئه‌مریکا لێى بێده‌نگ بێت. زۆر ته‌بیعییه که‌کۆمارى ئیسلامى ئێران زۆر ناڕه‌حه‌ته، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر که عاملێکى ده‌خاله‌ت له‌ناوچه‌که‌داو سه‌رکوتى ناڕه‌زاییه‌کانى ناوخۆى ئێران و سه‌رکوتى خه‌ڵکى له‌سوریاو وڵاتانى دیکه ئه‌نجامده‌درێت، هه‌سته‌کانى قاسم سوله‌یمانى بۆ سه‌رکوتکردنى ناڕازییه‌کان هاوبه‌ش بووه بۆ ئه‌و رژێمه‌ى کارى بۆ کردووه، ئه‌وانه‌ى زیانیان به‌هۆى سه‌رکوته‌کانه‌وه بینیوه، ئه‌وانه هه‌ستێکى جیاوازیان هه‌یه به‌رانبه‌ر رووداوه‌که. هاوکات ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه که‌هه‌رێمى کوردستان دواى رووداوى کوشتنى سوله‌یمانى له‌نێوان دوو به‌رداشدایه‌و تائێستا هه‌ڵوێستێکى ژیرانه‌ى هه‌بووه‌و «فشاره‌کان له‌سه‌رى واده‌کات کارکردنى دبلۆماسیانه‌ى زیاتر ئه‌نجامبدات». هاوڵاتی: کوشتنى قاسم سوله‌یمانى ده‌بێته قۆناغى رووخانى کۆمارى ئیسلامى ئێران؟ حه‌سه‌ن شه‌ریفى: به‌نه‌زه‌رى من کوشتنى سوله‌یمانى هه‌م ده‌توانێت ببێت، هه‌م ده‌توانێت نه‌بێته هۆى رووخانى رژێمى ئیسلامى ئێران، ئه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌ى که ئێران پاش ئه‌و رووداوه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه تازه‌یه ده‌کات، ئایا هه‌روه‌کو جاران ده‌ستتێوه‌ردان ده‌کات و هێرش ده‌کاته‌سه‌ر هێزه‌کانى ئه‌ملاولاو ئه‌مریکا ناڕه‌حه‌ت ده‌کات یان نا. هاوڵاتی: پێتانوایه هه‌ڕه‌شه‌کانى ئێران ده‌بنه کردار بۆ لێدان له‌ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانى له‌ناوچه‌که‌دا؟ حه‌سه‌ن شه‌ریفى: ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى رژێمى ئێران ره‌نگه ببن به‌کردار، به‌ڵام نه کردارێک که ئێران واى لێبێت شه‌ڕه‌که رابکێشێته ناو خاکى خۆى، به‌ڵکو له‌جیاتى ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ بۆ خۆى شتێک بکات، له رێگه‌ى بریکاره‌کانى له‌ناوچه‌که‌دا ئه‌نجامى ده‌دات، که وا ده‌ستکردى خۆیه‌تى یان سه‌ر به‌ئێرانن له رێگه‌ى ئه‌وانه‌وه فشار ده‌کات بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه، ئه‌گه‌ر کرده‌وه‌کانى ئێران جۆرێک بێت که تائێستا ئه‌مریکا ته‌حه‌مولى کردووه، ئیتر ته‌واو سه‌برى ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به‌ئێران ته‌واو بووه، له‌وانه‌یه شه‌ڕه‌که خراپتر بێت و ته‌بیعه‌ته‌ن ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌که بچێته ناو خودى ئێرانیش ئه‌وا دۆخه‌که خراپتر ده‌بێت، رووداوه‌کان نیشانى ده‌ده‌ن ئایا ئه‌م دۆخه به‌لاوازبوونى ئێران ته‌واو ده‌بێت یا به‌کۆتایى هاتنى رژێمى ئیسلامى ئێران. هاوڵاتی: له‌ساڵى رابردوودا هێرشێکى موشه‌کى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه کرایه‌سه‌ر هێزه‌کانى دیموکرات له‌کۆیه‌و ده‌وروبه‌رى، ده‌یان که‌ستان لێ شه‌هیدکراو برینداربوون، پێتانوایه قاسم سوله‌یمانى پلانداڕێژه‌رى ئه‌و هێرشه بووه؟ حه‌سه‌ن شه‌ریفى: عه‌رزت ده‌که‌م کۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌م ده‌زگاو هه‌م عاملى سه‌رکوت و هێرش کردنه‌سه‌ری زۆره به‌تایبه‌تى بۆ سه‌ر خه‌ڵکى کوردستان، هیچ فه‌رمانده‌یه‌کیان و هیچ که‌سێکیان نه‌بووه بۆ سه‌رکوتکردنى کوردستاندا ده‌ستیان نه‌بووبێت، مومکینه قاسم سوله‌یمانى ده‌ستى تێدا هه‌بووبێت و ئاگاداربێت، ته‌بیعه‌ته‌ن به‌نه‌مانى عاملێکى کۆمارى ئیسلامى ئێران سه‌رکوتکردنى ئازادیخوازانى کورد ته‌واو نابێت. بێگومان قاسم سوله‌یمانى که‌سێک بووه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى ئێران زیاتر کاره‌کانى کردووه، رووداوه‌که له‌ده‌ره‌وه‌ى خاکى ئێران بووه‌و سوپاى قودسیش که قاسم سوله‌یمانى به‌رپرسى بووه، ته‌بیعه‌ته‌ن ئاگادارى بووه. هاوڵاتی: ئایا قاسم سوله‌یمانى ده‌ستى هه‌بووه له‌پلانى شه‌هیدکردنى عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆدا؟ حه‌سه‌ن شه‌ریفى: مه‌سه‌له‌ى تیرۆرى دکتۆر قاسملۆ په‌یوه‌ندییه‌کى زۆر به‌ربڵاوى هه‌بووه‌و ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان تێدا بووه‌و عامیل بوون حزوریان هه‌بووه له‌دانیشتنه‌که‌دا له‌گه‌ڵ مه‌رحوم دکتۆر قاسملۆدا مه‌علومن، به‌ڵام ده‌ستى پشتى په‌رده که بووبێت رژێمى ئیسلامى ئێران بووه، ئه‌وان به‌رنامه‌داڕێژه‌رى تیرۆرکردنه‌که بوون، جا عامیله‌کانى کێ بووبێت سه‌ر به‌کۆمارى ئیسلامى بووه. هاوڵاتی: کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه هێزه کوردییه‌کانى رۆژهه‌ڵات پێکه‌وه به‌ره‌یه‌ک پێکبهێنن؟ حه‌سه‌ن شه‌ریفى: چ دواى ئه‌و رووداوه‌و چ پێش ئه‌و رووداوه زه‌روره‌تێکى گرنگه یه‌کگرتوویى هێزه‌کانى کوردى رۆژهه‌ڵات، ناوه‌ندێکى هاوکارى پێکهاتووه که‌زۆر دۆستانه پێکه‌وه هاوکارى یه‌کترین، که حزبى دیموکراتى ئێرانى تێدایه‌و هاوڕێیانى پێشووى دیموکرات و حزبه‌کانى کۆمه‌ڵه‌ى تێدایه. پژاکى تێدا نییه، مه‌عناى ئه‌وه نییه هه‌ر ناوه‌ندێک پێکهات پژاکى تێدا بێت، پژاک دۆخێکى تایبه‌تى هه‌یه‌و حزبه‌کانى دیکه سیاسه‌ت و به‌رنامه‌یه‌کى دیکه‌یان هه‌یه، ئه‌وانه‌ى ئامانج و دروشمه‌کانیان لێک نزیکه له‌و ناوه‌نده هاوکارییه به‌شدارن، به‌ڵام به‌و مه‌عنایه نییه ئه‌و ناوه‌نده هاوکارییه به‌سه بۆ هه‌ماهه‌نگى و یه‌کهه‌ڵوێستى. هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا داوا له‌هێزه کوردییه‌کان بکات پاڵپشتى دارایى و لۆجستى و سه‌ربازیتان بکات، هێزه کوردییه‌کان له‌ئێستادا ئاماده‌ییان تێدایه خاکى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان کۆنتڕۆڵ بکه‌ن؟ حه‌سه‌ن شه‌ریفى: نه ئه‌مه‌ریکا داوایه‌کى واى کردووه، نه ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا داوایه‌کى وا بکات هێزه کوردییه‌کان به‌رنامه‌و پلانى خۆیان ده‌گۆڕن، به‌رنامه‌و پلانى هێزه کوردییه‌کانى رۆژهه‌ڵات خه‌باتى مه‌ده‌نییه بۆ به‌دیهێنانى ئامانج و ئازادییه‌کان و نه‌مانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه، خۆتان بینیتان خه‌ڵکى ئێران بۆ ماوه‌ى 50 رۆژ زیاتر خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، چه‌نده وڵاتان سه‌بریان به‌رانبه‌ر کۆمارى ئیسلامى ئێران ته‌واو بووه، خه‌ڵکى ئێرانیش به‌ده‌ست کۆمارى ئیسلامییه‌وه ته‌حه‌مولى ته‌واو بووه‌و ئه‌و خۆپیشاندانانه‌یان کرد‌و رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان. کورد ئامانجى خۆى هه‌یه‌و شێوه‌ى خه‌باتى خۆى هه‌یه‌و نه دڵ به‌هیچ ئاڵ‌وگۆڕێک له‌ئێران خۆشده‌کات، نه پشت به‌هیچ هێزێکى ده‌ره‌کى ده‌به‌ستێت، خه‌باتى خۆى خه‌باتێکى سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه‌ده‌بات به‌ئامانجى نه‌مانى کۆمارى ئیسلامى ئێران و گه‌یشتن به‌ماف و ئازادییه‌کان. هاوڵاتی: کاردانه‌وه‌کانى کوشتنى قاسم سوله‌یمانى پێتانوایه کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت؟ حه‌سه‌ن شه‌ریفى: ئه‌وه‌ى تائێستا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى له‌هه‌رێمى کوردستان و سه‌رکردایه‌تى سیاسیمان بینیوه، پێمانوایه هه‌ڵوێستێکى زۆر ژیرانه‌و له‌چوارچێوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و باشوورى کوردستاندا بووه. ئه‌گه‌ر گرژییه‌کانى نێوان ئه‌مریکاو ئێران زیاتر بێت فشارى هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان زیاتر ده‌بێت و ده‌بێت خۆى ساغبکاته‌وه له‌سه‌ر یه‌کلابوونه‌وه‌ى لایه‌ک، ته‌بیعه‌ته‌ن ئه‌وه ده‌که‌وێته‌سه‌ر فشاره‌کان. هه‌رێمى کوردستان له‌نێوان دوو به‌رداشدایه‌و ته‌بیعه‌ته‌ن خۆڕ‌اگرى زیاترى هه‌رێمى کوردستان و کارکردنى دبلۆماسى زیاترى ده‌وێت و گرانتر ده‌که‌وێت له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان.
هاوڵاتى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا که له‌واشنتن ئه‌نجامدرا رایگه‌یاند:" قاسم سوله‌یمانى دره‌نده‌ترین تیرۆرست بووه‌و ده‌بوو زووتر بکوژرایه‌و ئێران سپۆنسه‌رى گه‌وره‌ى تیرۆرستانه". له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا، مایک پێنس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا و مایک پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه ئاماده‌ى بوون له‌گه‌ڵ چه‌ند جه‌نه‌ڕاڵێکى سه‌ربازیدا. تره‌مپ وتى:" خه‌ڵکى ئه‌مریکى ده‌بێت خۆشخاڵ بن که هیچ ئه‌مه‌رییکییه‌ک بریندارنه‌بووه‌و زیانیان پێنه‌گه‌شتووه، ته‌واوى سه‌ربازه‌کانمان سه‌لامه‌ت، ته‌نها بنکه سه‌ربازه‌کانمان که‌مێک زیانیان پێگه‌شتووه". هه‌روه‌ها وتیشى:"هیچ که‌سێکى ئه‌مریکى و عێراقى نه‌بووه‌ته قوربانى، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌و رێکارانه‌ى گرتومانه‌ته به‌ر، ده‌ستخۆشى له سه‌ربازانى ئه‌مریکى ده‌که‌م بۆئه‌وه‌ى توانیان ئه‌م کاره بکه‌ن". تره‌مپ ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد" ئێران سپۆنسه‌رى تیرۆر بووه‌و ده‌یه‌وێت شارستانییه‌تى جیهان تێک بدات، کارى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌مان ئه‌نجامداو توانیمان تیرۆرستێکى دره‌نده بکوژین، قاسم سوله‌یمانى بکوژرێت، ئه‌و فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودس بوو به‌رپرس بوو له کوشتى خه‌ڵکى کارى وه‌حشیانه‌و درندانه‌ى کردووه‌و پاڵپشتى له گروپه‌کان ده‌کرد له‌وانه‌ش حزبوڵا". تره‌مپ ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، به‌راسپارده‌ى سوله‌یمانى هێرشه‌کان ئه‌نجامدراوه‌و هاوڵاتییه‌کى ئه‌مریکى کوژراو دواتر هێرش کرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌کانى ئه‌مریکاو پلانى هه‌بووه هێرش بکاته سه‌ر باڵوێزخانه‌که‌مان له‌به‌غدا، "ده‌بوو سوله‌یمانى ماوه‌یه‌کى زووتر بکوژرایه، په‌یامێکى گرنگماندا به ئێران، زۆر به‌وردى چاوێرى جموجۆڵه‌کانى ئێران ده‌که‌ین و سزاى زۆر زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنن، ئێران بووته هۆکارێک کێشه له ئاوه‌کانى که‌نداودا دروست بکات". سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئێران دۆزه‌خى له‌یه‌مه‌ن و عێراق و سوریا دروستکردووه، "ئه‌و هێرشه موشه‌کانه‌ى ئه‌نجامدا به‌و پاره‌یه دروست کرابوو که له‌ئه‌نجامى رێکه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى وه‌ریانگرتبوو، ئێران کارێکى خۆکوژانه‌ى ئه‌نجامداوه، بێگومان ده‌بێت ئاماژه به‌وه بکه‌م له ماوه‌یه‌کى زۆر کورت‌دا رێکه‌وتنامه‌ى ئه‌تۆمى کۆتایى پێدێت، کاتى ئه‌وه هاتووه ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیا و فه‌ره‌نساو چین بزانن که ئێران هه‌ره‌شه‌ى جدیه‌و ده‌بێت یکشێنه‌وه له رێکه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى". له‌به‌شێکى دیکه‌ى قسه‌کانیدا، دۆناڵد تره‌مپ وتى" ده‌بێت رێکه‌وتننامه‌یه‌ک واژۆ بکه‌ین که خه‌ڵکى ئێران ببوژێته‌وه‌و سه‌قامگرو پێشکه‌وتوو بێت و مامه‌ڵه‌ى گونجاو له‌گه‌ڵ وڵاتاندا بکات، داوا له‌ناتۆش ده‌که‌م زیاتر به‌شداربێت له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا". هاوکات، باسى نه‌وتى خاوى له جیهاندا کرد‌و وتى" یه‌که‌م به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وتین پێویستمان به‌نه‌وتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست نییه". تره‌مپ هۆشداری دایه ئێران ده‌رباره‌ى موشه‌که‌کانى وڵاته‌که‌ى و جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که "سوپاى ئه‌مریکا له‌هه‌موو جارێک به‌هێزتره‌و موشه‌که‌کانمان زۆر خێرا‌و پێشکه‌وتوون، به‌ڵام ماناى ئه‌وه نییه به‌کاریانده‌هێنین". له‌کۆتایى قسه‌کانیدا تره‌مپ باسى ده‌ستکه‌وته‌کانى ئه‌مریکاى کرد له کوشتنى ئه‌بوبه‌کر به‌غدادى و وتى"سێ مانگ پێش ئێستا توانیمان کۆتایى به ده‌سته‌ڵاتى داعش بهێنین ئه‌وه‌ش کوشتنى دره‌نده‌ترین تیرۆرست به‌غدادى بوو، ئه‌ویش هۆکاربوو بۆ کوشتنى موسوڵمان و مه‌سیحییه‌کان، به‌غدادى شکستنى هێنا ده‌یان هه‌زار چه‌کدارى داعش له‌ناوچوون و ده‌ستگیرکران، داعش دوژمنێکى سروشتى ئێران بووه، بۆیه ده‌بێت ئێران ئه‌وه بزانێت که" ده‌مانه‌وێت داهاتوویه‌کى گه‌شتان هه‌بێت که پڕبێت له خۆشگوزه‌رانى، ئاماده‌ین باوه‌شى ئاشتى بۆ ئێران بکه‌ینه‌وه".
سازدانى: ئارا ئیبراهیم راوێژکارێکى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌دات به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر خه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کان و وڵاتانى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى و گه‌مارۆى ئابوورى له‌سه‌ر عێراق پرسێکى دووره. کوردستان سێوکانى راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه به‌وه ده‌دات شیعه‌کان دواى کوشتنى قاسم سوله‌یمانى، سیناریۆى دانانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران و متمانه‌پێدانه‌وه‌ى له‌په‌رله‌ماندا گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌که‌ن. شیعه‌کان سیناریۆى دانانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ سه‌رۆک وه‌زیران هه‌یه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد، که خۆپیشانده‌رانى ساحه‌ى ته‌حریرى به‌غدا به‌یاننامه‌یه‌کیان ناردووه بۆ سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق و داوایان له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار کردووه و مۆڵه‌تى ته‌نها سێ رۆژیان پێداوه بۆ دانانى کاندیدێکى سه‌رۆک وه‌زیران و راسپاردنى به‌شێوه‌ى کاتى بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ و دواتر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت. هاوکات، ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو عادل عه‌بدولمه‌هدى په‌شیمان بۆته‌وه له‌ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان و دوێنێ سێشه‌ممه داواى کردووه ئه‌وانه‌ى پسپۆڕ‌و شاره‌زاى سه‌ربازین له‌عێراقدا بمێننه‌وه بۆ راهێنان به‌هێزه ئه‌منییه‌کانى عێراق. ده‌رباره‌ى ئه‌و ره‌شنووسه‌ى ئه‌مریکا له‌سه‌ر گه‌مارۆى ئابوورى بۆ سه‌ر عێراق داویه‌تى به‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمار، راوێژکاره‌که‌ى سه‌رۆک کۆمار ده‌ڵێت:» ئه‌مریکا خۆى دانى به‌وه‌دا نا که به‌هه‌ڵه دزه‌ى پێکراوه‌و نه‌بووه به‌بڕیار». هاوڵاتى: له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانى ساحه‌ى ته‌حریره‌وه به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌رکراوه که سه‌رۆک کۆمار له‌ماوه‌ى سێ رۆژدا کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران دیارى بکات، له‌م بارودۆخه‌دا ده‌کرێت؟ کوردستان سێوکانى: دوێنێ خۆپیشانده‌رانى ساحه‌ى ته‌حریر به‌یاننامه‌یه‌کیان ناردووه بۆ سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و له‌نێویاندا سه‌رۆکایه‌تى کۆمار، به‌کوردییه‌که‌ى چه‌ند خاڵێکى تێدایه که یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه خۆپیشانده‌ران ناڕازین له ئه‌داى په‌رله‌مانى عێراق له‌و بڕیاره‌ى که ده‌ریانکردووه تایبه‌ت به‌ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان، ئه‌مه به‌سه‌رکێشییه‌کى گێلانه‌ى ده‌زانن که وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێرێکى مه‌ترسیدار ده‌به‌ن. داوا له‌خه‌ڵک ده‌که‌ن که‌هه‌موو یه‌ک ده‌نگ بن به‌رانبه‌ر به‌وانه‌ى که‌ده‌یانه‌وێت عێراق بکه‌نه ساحه‌ى شه‌ڕو ئاژاوه، هه‌روه‌ها مۆڵه‌تى سێ رۆژیان داوه‌ته سه‌رۆک کۆمار، ده‌بێت له‌ماوه‌ى ئه‌و سێ رۆژه‌دا کاندیدێک ده‌ستنیشان بکات به‌شێوه‌ى کاتیى بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ، به‌و مه‌رجه‌ى خۆپیشانده‌ران رازى بکات و له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا هەڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجامبدرێت. هاوڵاتى: له‌م بارودۆخه‌دا سه‌رۆک کۆمار ده‌توانێت داواکارییه‌که‌ى خۆپیشانده‌رانى ساحه‌ى ته‌حریر جێبه‌جێ بکات؟ کوردستان سێوکانى: گۆڕه‌پانى ته‌حریر له‌دواى کوژرانى قاسم سوله‌یمانیه‌وه، ماڵى شیعى کۆبوونه‌وه‌ى زۆر ئه‌نجامده‌ده‌ن و بوونه‌ته یه‌ک، له‌به‌رئه‌وه‌ى کۆسته‌که‌یان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه به‌غه‌درێکى گه‌وره‌ى ده‌زانن و به‌وه‌ى ده‌زانن که ره‌مزێکى گه‌وره‌یان له‌ده‌ست چووه. موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا ده‌ست و په‌نجه‌ى نه‌رمکردبوو و به‌رگرى له‌خۆپیشانده‌ران ده‌کرد، به‌ڵام ئێستا له‌هه‌موو که‌س زیاتر ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌ى مقاوه‌مه دروستبکه‌ن دژى ئه‌مریکا، ئه‌مه تاراده‌یه‌ک زه‌ره‌رى له‌گۆڕه‌پانى مه‌یدانى ته‌حریرو خۆپیشانده‌ران داوه کوشتنى قاسم سوله‌یمانى، چونکه ئێستا له‌ماڵى شیعه سیناریۆیه‌کى دیکه هه‌یه که‌ده‌یانه‌وێت عادل عه‌بدولمه‌هدى بێننه‌وه‌و وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق متمانه‌ى پێبده‌نه‌وه له‌په‌رله‌مانى عێراق، تائێستا ته‌نها ته‌یارى سه‌درى ناڕازییه له‌مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، ئەگەرێک هەیە ماڵی شیعە سەدریش رازی بکەن بۆ (٥٠) رۆسەیە. عادل عه‌بدولمه‌هدى په‌شییمان بووه‌وه له‌ده‌رکردنى هێزه بیانیه‌کان و ده‌زانن بڕیارێکى به‌په‌له بووه هاوڵاتى: تاچه‌ند پێتانوایه ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان جێبه‌جێ ده‌کرێت؟ کوردستان سێوکانى: عادل عه‌بدولمه‌هدى په‌شییمان بووه‌وه له‌ده‌رکردنى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان، ده‌ڵێت پسپۆره‌کان و شاره‌زایانى سه‌ربازى هاوپه‌یمانان بمێننه‌وه له‌عێراقداو ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان جێبه‌جێ نابێت. هاوڵاتى: پێتانوایه ده‌رکردنى بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانى شیعه‌وه بۆ رازى کردنى ئێران بووه؟ کوردستان سێوکانى: به‌و په‌له په‌له که‌بڕیاریاندا شتێکى هاوسۆزى بوو بۆ ئێران و هێورکردنه‌وه‌ى لایه‌نگرانى ئێران، له‌وانه‌یه ئێرانیش فشار‌و داواى لێکردبن بۆ ئه‌و بڕیاره، که هاتنه‌وه سه‌رخۆیان پێداچونه‌وه‌یان پێکردو بۆیان ده‌رکه‌وت بڕیارێکى سه‌رپێى بوو و هه‌ڵه‌شه‌و هه‌ڵه‌بووه. هاوڵاتى: باس له‌وه ده‌کرێت ره‌شنووسى سزاکانى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق دراوه‌ته سه‌رۆک کۆمار؟ تاچه‌ند ئه‌مه راسته؟ کوردستان سێوکانى: ئه‌و ره‌شنووسه ئه‌مریکا خۆى دانى به‌وه‌دا نا که به‌هه‌ڵه دزه‌ى پێکراوه‌و نه‌بووه به‌بڕیار، له‌به‌رئه‌وه‌ى کار‌و کاردانه‌وه‌کان زۆر خێرابوو ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاش که‌وتۆته هه‌ڵه‌وه، ئه‌وه‌تا ترەمپ ده‌ڵێت شوێنه رۆشنبیرى و کلتورییه‌کانى ئێرانمان ده‌ستنیشان کردووه بۆردومانى بکه‌ین و دواى ئه‌وه په‌شیمان بووییه‌وه. باس لەوەکراوە ئەمریکا رەشنووسی پڕۆژەیەکی گه‌مارۆى ئابوورى ئامادەکردووەو دراوەتە سەرۆک کۆمار، بەڵام هەر دوێنێ ئێواره ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووەو وتیان شتى وانییه‌و ره‌شنووسێکه، بەڵام پێم وایە مه‌ترسى هه‌یه له‌سه‌ر عێراق بۆ ئه‌وه‌ى گه‌مارۆى ئابوورى بخرێته سه‌ر، هەرچەندە تۆپه‌که له‌ساحه‌ى ئێراندایه چۆن مامه‌ڵه ده‌کات له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌دا و گرنگه بۆ ئه‌مریکا کوشتنى سوله‌یمانى بکاته ئیستسمار بۆئه‌وه‌ى دانوسان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌ستپێبکاته‌وه‌و گه‌مارۆى ئابوورى له‌سه‌ر ئێران لاببات و ئه‌مه ره‌فتارى سیاسیانه‌ى عاقڵانه‌یه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وه زیانى بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌ى ده‌بێت. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر سیناریۆى دانانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى دابنرێت سه‌رۆک کۆمار رازى ده‌بێت له‌کاتێکدا خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵیدا نین؟ کوردستان سێوکانى: نازانم دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار رازى ده‌بێت یان نا، به‌ڵام له‌مکاته‌دا ترسى گه‌وره‌تر له‌سه‌ر عێراق هه‌یه‌و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر عێراق خوانه‌خواسته ببێته مه‌یدانى شه‌ڕو ململانێى دوو هێزى گه‌وره‌ى وه‌ک ئێران و ئه‌مریکا، دەبێت بەهه‌موولایه‌ک بتوانرێت ئه‌وه تێبپه‌ڕێندرێت. ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى ببێته‌وه سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى که داویه‌تى جێبه‌جێى بکات که له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگ بۆ ساڵێک هه‌ڵبژاردن بکاته‌وه شتێکى خراپ نییه به‌و مه‌رجه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى خۆپیشانده‌رانى ته‌حریرى به‌غدا گفتوگۆى چڕ بکه‌ن و بگه‌نه ئه‌نجامێک له‌سه‌رى به‌واژۆوه که له‌به‌رژه‌وه‌ندى عێراقدا بێت. هاوڵاتى: تاچه‌ند به‌رهه‌م ساڵح رۆڵى ده‌بێت له‌وه‌ى گه‌مارۆى ئابوورى له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه نه‌خرێته سه‌ر عێراق؟ به‌و پێییه‌ى کورد‌و سوننه به‌شدارى دانیشتنه‌که‌ى په‌رله‌مانى عێراقیان نه‌کرد بۆ ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان. کوردستان سێوکانى: چه‌ند جارێک له‌دانیشتنه‌کاندا ئه‌مرییکییه‌کان که هاتن بۆ کۆشکى سه‌لام و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار گفتوگۆیان ده‌کرد به‌ته‌رح و بۆچوونه‌کانى سه‌رۆک کۆمار موعجیب بوون به‌و پێیه‌ى بۆچوونه‌کانى زۆر نیشتمانییانه بووه‌و له‌پێناو پاراستنى گه‌لى عێراق و باشکردنى دۆخه‌که‌دا بووه‌و ئێستاش سه‌رۆک کۆمار رۆڵێکى زۆر گرنگى ده‌بێت و ئه‌مریکا زۆر به‌وردى گوێى لێده‌گرن و ته‌نانه‌ت وڵاتانى عه‌ره‌بى و هه‌رێمییه‌کانیش بەهەمان شێوەو بەرهەم ساڵح رۆڵى میحوه‌رى گرنگ دەبینێت. دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر خه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کان و وڵاتان که عێراق نه‌که‌وێته ئه‌وه‌ى که ئه‌مریکا گه‌مارۆى ئابوورى بخاته‌سه‌ر و پرسێکى دووره، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مریکا نه‌که‌وێته ژێر کاریگه‌رى مکه‌ونێکى شیعه‌کانى عێراق که به‌هه‌ڵه بڕیارێکیانداوه له‌سه‌ر ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم گه‌نجێکى کورد دواى ئه‌وه‌ى له‌په‌یمانگا پیشه‌ییه‌کانى ئه‌ڵمانیا بڕوانامه‌ى مایسته (قاره‌مان) به‌ده‌ستده‌هێنێت، ده‌ڵێت ده‌توانن هه‌زاران گه‌نجى کورد ببه‌نه ئه‌ڵمانیا به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ که‌رتى تایبه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا. هه‌ڵۆ ئه‌سوه‌د ساڵح، له‌ساڵى 2016ەوه چووه‌ته ئه‌ڵمانیاو ده‌ستیکردووه به‌خوێندنى پیشه‌یى له‌په‌یمانگا پیشه‌ییه‌کانى وڵاتى ئه‌ڵمانیا له‌بواره‌کانى (سیستمى ئاو، ئاووئاوه‌ڕۆ، گه‌رمکه‌ره‌وەو ساردکه‌ره‌وە). هه‌ڵۆ ئه‌سوه‌د ساڵح له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى هاوڵاتی، جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه که‌گفتوگۆى له‌گه‌ڵ په‌یمانگا پیشه‌ییه‌کانى ئه‌ڵمانیا کردووه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه له‌هه‌وڵدایه په‌یمانگاى پیشه‌یى له‌هه‌رێمى کوردستاندا دابمه‌زرێنن تاده‌رچوانى سێى ناوه‌ندى (پۆلى نۆى بنه‌ڕه‌تى) بڕوانامه‌ى پیشه‌یى به‌ده‌ستبهێنن و دواتر ئه‌ڵمانیا، ئوسترالیا، که‌نه‌دا سوید‌و زۆر وڵاتى تر له‌وڵاته‌کانیان کاریان پێده‌که ن. هه‌ڵۆ ئه‌سوه‌د، خه‌ڵکى شارۆچکه‌ى ته‌قته‌ق نزیک هه‌ولێره‌و ده‌ڵێت: «له‌هه‌رێمى کوردستان ئه‌و که‌سانه‌ى له‌بواره پیشه‌ییه‌کاندا کارده‌که‌ن به‌بێ بڕوانامه‌و له‌ڕووى تیۆرى و پراکتیکییه‌وه نه‌یانخوێندووه‌و ئه‌زموون واى لێکردوون فێرى پیشه‌که ببن، به‌ڵام له‌ئه‌ڵمانیا هه‌رکه‌سێک بڕوانامه‌ى پیشه‌یى به‌ده‌ستنه‌هێنێت ناتوانێت کاربکات». هاوڵاتی: وه‌ک گه‌نجێک که‌بڕوانامه‌ى (مایسته) قاره‌مانت له‌ئه‌ڵمانیا له‌بوارى پیشه‌یى به‌ده‌ستبهێنیت، ده‌توانیت چى بکه‌یت بۆ گه‌نجانى کورد له‌هه‌رێم؟ هه‌ڵۆ ئه‌سوه‌د: داوام له‌په‌یمانگاکانى به‌رلین کردووه که‌ئێمه پێکه‌وه بچینه کوردستانى عێراق و پێکه‌وه دابنیشین و له‌گه‌ڵ بازرگانه‌کانى کورد پێکه‌وه ئەو په‌یمانگا پیشه‌ییانه بکه‌ینه‌وه، که‌دوایى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ئه‌و په‌یمانگایه ته‌واوده‌که‌ن، ده‌توانن بچنه ئه‌ڵمانیاو ئوسترالیا‌و که‌نه‌داو هه‌ر وڵاتێک که‌خۆیان بیانه‌وێت. به‌شه‌کانى په‌یمانگا له‌بوارى (سیستمى ئاو، ئاووئاوه‌ڕۆ، ساردکه‌ره‌وەو گه‌رمکه‌ره‌وه، تاقه شه‌مسى و هه‌واو زۆر پیشه‌ى تر که‌بۆ ژنانى کورد زۆر گونجاون، بۆ نمونه به‌خێوکارى نەخۆش و مناڵ و که‌مئەندامان، ئێمه ده‌توانین مامۆستا‌و راهێنه‌رى ئه‌ڵمانیا بهێنینه هه‌رێمى کوردستان، په‌یمانگا بکه‌ینه‌وه‌و (20 بۆ 30) هه‌زار که‌س وه‌ربگرین ئه‌وانه‌ى ده‌رچووى نۆى بنه‌ڕه‌تین له‌ماوه‌ى دووساڵ و شه‌ش مانگدا فێرى پیشه‌که ببن، دواتر خۆیان په‌یوه‌ندى بەکۆمپانیاکانى ئه‌ڵمانیا، که‌نه‌دا، ئوستراڵیاوه ده‌که‌ن و بڕوانامه‌که ده‌نێرن و ڤیزاى کار(عه‌مه‌ل) وه‌رده‌گرن بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ، چونکه ئه‌و وڵاتانه ده‌ستى کارى زۆریان له‌بواره پیشه‌ییه‌کاندا ده‌وێت. هاوڵاتی: ئه‌ڵمانیا له‌ئێستادا داواى چه‌ند ده‌ستى کارى کردووه؟ هه‌ڵۆ ئه‌سوه‌د: ئه‌ڵمانیا له‌ئێستادا یاسایه‌ک ده‌رده‌کات تا له‌برى په‌نابەر، خەڵکى پسپۆڕ بچنه وڵاته‌که‌ى بۆ کار، ئوسترالیا یەک ملیۆن کریکار‌و کەنەدا داواى (330) هه‌زار کریکار ده‌که‌ن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و که‌سانه بڕوانامه‌ى پیشه‌ییان هه‌بێت. به‌پێى بروانامه‌که‌ت ئه‌و وڵاته که‌په‌یوه‌ندیت پێوه‌کرد، ده‌عوه‌تنامه‌ت بۆ ده‌نێرێت و ده‌توانى بچیته وڵاته‌که. هاوڵاتی: ئایا هه‌ماهه‌نگیت له‌گه‌ڵ هیچ په‌یمانگایه‌ک له‌هه‌رێمى کوردستان کردووه؟ هه‌ڵۆ ئه‌سوه‌د: په‌یمانگایه‌ک له‌شارى کۆیه، زۆر پێیانخۆشه‌و ده‌یانه‌وێت به‌شداربن له‌پرۆژه‌یه‌کى ئاوادا، واته پرۆژه‌یه‌کى هاندانى خه‌ڵک بۆ خوێندن به‌پیشه‌یى. ده‌توانم له‌هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌کان په‌یمانگاى پیشه‌یى ئه‌هلى دابمه‌زرێنین بۆ ئه‌و خوێندکارانه‌ى که‌خوازیارى ئه‌و به‌شانه‌ن. هاوڵاتی: تا چه‌ند پێتوایه ئه‌و په‌یمانگایانه‌ى ئه‌ڵمانیا ره‌زامه‌ندده‌بن له‌وه‌ى بێنه هه‌رێمى کوردستان په‌یمانگا بکه‌نه‌وه‌و خوێندکار وه‌ربگرن؟ هه‌ڵۆ ئه‌سوه‌د: نامه‌که‌م بۆ ناردوون و په‌یمانگاکه وه‌ڵامیان داومه‌ته‌وەو پێیان وتووم که رازین و زۆریان پێ خۆش بووه بێنه هه‌رێمى کوردستان. هاوڵاتی: تاچه‌ند پێتوایه که‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى بکرێت گونجاوه؟ هه‌ڵۆ ئه‌سوه‌د: ئه‌گه‌ر بێت و وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى پشتگیریم بکات، ده‌توانم (20 تا 30) هه‌زار که‌س له‌و په‌یمانگا پیشه‌ییانه بخوێنن که‌بتوانێت منداڵى نه‌خۆش و پیرو یه‌ککه‌وته‌ش به‌خێوبکات، واته به‌خێوکارى په‌روه‌رده‌ى خێزانى، چونکه ئه‌ڵمانیا له‌وڵاتاندا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌و جۆره پیشه‌یه، بۆیه که‌حکومه‌ت پشتگیریم بکات زۆر گاریکه‌رى ده‌بێت، وڵاته‌که‌ش متمانه‌ى به‌من بۆ دروستده‌بێت. هاوڵاتی: که‌خوێندکارێک له‌و به‌شه بخوێنێت، مانگانه چه‌ند پاره‌ى پێویسته یان کۆى ساڵه‌که چه‌ندى پێویسته؟ هه‌ڵۆ ئه‌سوه‌د: له راستیدا جارێ دیاریمان نه‌کردووه، به‌ڵام بێگومان به‌پێى پیشه‌کان جیاوازه، چونکه پیشه‌یه‌ک که‌که‌ره‌سته‌ى پێویسته جیاوازه له‌پیشه‌یه‌ک که‌ته‌نیا په‌روه‌رده‌ییه، بۆیه به‌پێى ئه‌وه دیاریده‌کرێت، به‌ڵام به‌نزیکه‌یى زۆر له‌وه که‌متر ده‌بێت که له‌ئه‌ڵمانیا تێچووى تێده‌چێت. هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر ئۆڤه‌رێک هه‌بێت ئاماده‌یت له‌هه‌موو پارێزگاکان ئه‌م په‌یمانگا پیشه‌ییانه بکه‌یته‌وه‌و مامۆستا‌و راهێنه‌رى ئه‌ڵمانى وانه بڵێنه‌وه؟ هه‌ڵۆ ئه‌سوه‌د: که‌سێکى مه‌ده‌نیم به‌مه‌ده‌نى ئه‌م کاره ده‌که‌م، بۆیه پێویستم به‌پشتگیرى حکومه‌ت هه‌یه، ئاماده‌م باجیش بده‌م به‌حکومه‌ت له‌برى ئه‌وه‌ى که‌په‌یمانگاى ئه‌هلى پیشه‌یى ده‌که‌مه‌وه. هاوڵاتی: له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌رچوویه‌کى زۆرى به‌شى کشتوکاڵى هه‌یه‌و له‌ماڵه‌وه دانیشتوون و هیچ کاریان نییه، بۆ ئه‌وانه ده‌توانیت چى بکه‌یت؟ هه‌ڵۆ ئه‌سوه‌د: ئه‌وانه‌ى که‌خۆیان کۆلێژه کشتوکاڵییه‌کانیان خوێندووه، ته‌نها تاقیکردنه‌وه ده‌که‌ن و زمانى ئینگلیزى یا ئه‌ڵمانى فێرده‌بن، دواتر بڕوانامه‌که‌یان پێده‌درێت.
راپۆرتی: بلومبێرگ وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا پەرلەمانی تورکیا لەپێنجشەممەی رابردوودا دەسەڵاتیدا بەحکومەت تاسەرباز رەوانەی لیبیا بکات بۆ پشتگیری‌کردن لەئیدارەی دانپێدانراوی نێودەوڵەتی دژی هێزە یاخییەکان، ئەمەش جەنگی بریکاری قوڵتر دەکاتەوە کەڕوسیاو دەسەڵاتدارانی هەرێمی پەلکێشی خۆی کردووە. پەرلەمان بەدەنگی (٣٢٥) بەڵێ لەبەرامبەر (١٨٤) نەخێر، مۆڵەتی یەک ساڵیدا بە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک بۆ رەوانەکردنی سەرباز لەسەر داواکاری حکومەتی سەرۆک وەزیرانی لیبیا، فائز سەراج. حکومەتەکەی سەراج کەدەکەوێتە تەرابلوسی پایتەختەوە دژی ئەو هێزانە شەڕ دەکات کەهاوپەیمانی خەلیفە حەفتەرن، کەئەمیش لەلایەن چەکدارانی بەکرێگیراوی روسیا، میسر، هەروەها ئیماراتەوە پشتگیری دەکرێت. دەستتێوەردانی تورکیا رەنگە هەڵمەتە نێودەوڵەتییەکان ئاڵۆزبکات بۆ کۆتایهێنان بەدووبەرەکی کەبەرۆکی وڵاتەکەی گرتووە لەکاتی رووخانی دەسەڵاتی موعەممەر قەزافی لەساڵی ٢٠١١ەوە. «ئێمە دەستتێوەردان لەلیبیادا ناکەین، بەڵکو تەنها وەڵامی داواکاری یارمەتیدانی حکومەتە دانپێدانراوەکەی ئەوێ دەدەینەوە»، ئەمروڵا ئیسلەر، نێردەی ئەردۆغان بۆ تەرابلوس وای وت. لەساڵی ٢٠١١ەوە لیبیا لەگەمارۆی چەکدایە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە. کۆمەڵێک وڵات کەبەرژەوەندییان دەکەوێتە مەترسییەوە بەخێرایی دژی ئەم بڕیارە وەستانەوە. ئیتاڵیا، کە پەیوەندی لەمێژینەی ئابووری و سیاسی لەگەڵ لیبیا هەیە، دژی هەموو دەستتێوەردانێکی دەرەکی دەوەستێتەوە لەوڵاتەکەدا، بەپێی وتەی بەرپرسێک کەنەیویست ناوی بهێنرێت. وەزارەتی دەرەوەی میسر هۆشداریدا کە «ئەم جۆرە دەستتێوەردانانە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر سەقامگیری ناوچەی دەریای ناوەڕاست و تورکیا تەواوی ئەم بەرپرسیاریەتییە هەڵدەگرێت». سەرکردەکانی یۆنان، قوبرس، هەروەها ئیسرائیل لەبەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاند لەشکرکێشی تورکیا «هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەقامگیری هەرێمی». دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، کەهەندێکجار پشتگیری دەربڕیوە بۆ حەفتەر، نەرمتربوو لەلێدوانەکەیدا. بەپێی بەیاننامەیەکی کۆشکی سپی، ترەمپ لەپەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ئەردۆغان لەپێنجشەممەی رابردوودا ئاماژەی بەوە کردووە کە «دەستتێوەردانی دەرەکی دۆخەکەی لیبیا ئاڵۆز دەکات». حەفتەر هاوپەیمانی ئیدارەیەکی رکابەرە کەپێگەکەی دەکەوێتە شاری تەبڕق. زۆربەی دامەزراوە نەوتییەکانی لیبیای لەژێردەستدایە لەگەڵ ناوچەیەکی فراوانی وڵاتەکە لە رۆژهەڵات و باشور. حەفتەر توانی لەشکرکێشییەکەی بۆ تەرابلوسی پایتەخت دەستپێبکاتەوە دوای ئەوەی چەکدارانی بەکرێگیراوی روسیا لەمانگی ئەیلولی رابردوودا دەستوەردانیان ئەنجامدا. تورکیا ئامانجی ئەوەیە ملیارەها دۆلاری چنگ بکەوێت کەبەهۆی ململانێی لیبیاوە فەرامۆشکراوە، لەبەرامبەردا رازیبوو بەبەرگریکردن لەئیدارەی سەراج و پشتگیری لیبیای بەدەستهێنا بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنێکی دەریایی کەمافی ئەنقەرە پشتڕاستدەکاتەوە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کە تێیدا لەململانێدایە لەگەڵ قوبرس لەسەر سەرچاوەی غازی سروشتی. بەپێی وتەی بەرپرسێکی باڵای تورکیا، ئەنقەرە ئامادەیە سوپاکەی بنێرێت بۆ پارێزگاریکردن لەتەرابلوس، لەکاتێکدا سەربازەکانی راهێنان بەهێزەکانی سەراج بکەن و رێکخراویان بکەن. مەرجەکانی رەوانەکردنی هێیزەکانی تورکیا ئەمانە لەخۆدەگرێت: دامەزراندنی هێزێکی نوخبەی لیبی بۆ دەستبەجێ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکان، کەڵەکەکردنی چەک، فڕۆکە، ئۆتومبیلی سەربازی لەئاستی زەمینی و دەریاییدا، مانۆڕی هاوبەش، هەروەها ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری دژە تیرۆر‌و هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنی. «بەڕوونی تورکیا لیبیا وەک بەشێک لەزەوی خۆی دەبینێت لەڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا. بەمدواییانە رێککەوتنێکی ئابووری لەگەڵ تەرابلوس ئیمزاکرد بۆ دەرهێنانی وزەی سروشتی، بەڵام کردەوەکانی تورکیا رەنگە وای لێبکات زیاتر گۆشەگیرببێت و قەیرانێکی فراوانتری هەرێمی بخوڵقێنێت»، جۆناسان مارکس هەواڵنێری بەرگری و دیبلۆماسی سی ئێن ئێن وادەڵێت. تورکیا پابەندی خۆی بەسیاسەتێکی دەرەوە دووپاتکردەوە کەڕەنگە لەکۆنترۆڵ دەربچێت ئەگەر میسری رکابەری بڕیاربدات هەنگاو بنێت بەرەو خراپترکردنی دۆخەکە، مایکڵ تانچوم شیکەرەوەی سیاسی وای وت. «پێش ئەوەی تورکیا بتوانێت ئامادەییەکی توندوتۆڵی سەربازی دابمەزرێنێت، قاهیرە پاڵنەری ئەوەی لەبەردەستە کە چەکی قورس بەردەست بکات بۆ حەفتەر تابتوانێت تەرابلوس داگیربکات». بەڵام ئەمە مانای ئەوەیە کە بەپێچەوانەی سوریاوە. تورکیا سنوری لەگەڵ لیبیادا نییەو پێناچێت روسیا هەماهەنگی لەگەڵ بکات، ئەمەش وا لەهێزەکانی قاهیرە دەکات پەلبکێشن، تانچوم وای وت.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم جێگرى پێشووى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دەڵێت ئەمریکا گیرى خواردبوو بەدەست هەژمونى ئێران بەتایبەتى ئەوەى پەیوەندى بەعێراقەوە هەیە بۆ دەستنیشانکردنى کەسێک وەک سەرۆک وەزیران تا هەڵبژاردنى داهاتوو. ئارام شێخ محەمەد، جێگرى پێشووى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەم چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى، دەشڵێت:» بەزەحمەتى دەزانم کوتلەى سائیرون و حیکمەو بەشێک لە سوننەو کورد بتوانن سەرۆک وەزیرانێکى نوێ دیارى بکەن». هاوڵاتى: مامەڵە عێراقییەکان چۆن دەبێت دواى کوژرانى قاسم سولەیمانى لەلایەن ئەمریکاوە؟ پێتوایە دۆخەکە ئاڵۆز دەبێت یا دادەمرکێتەوە؟ ئارام شێخ محەمەد: پێموایە ئەم بابەتە دوو رووى هەیە، روویەکیان دیوە ئاشکراکەیە کە بریتییە لەو ەێرشەى کە کراوە، لەڕووى سیادییەوە لێدانێکى روونى سیادەى دەوڵەتى عێراقییە، بەتایبەتى لێدانێکى وەها لەناو سنورى پایتەختداو لەنزیک فرۆکەخانەوە، ئەمە سەرپێچییەکى گەورەى دەوڵەتە چ لەڕووى پرۆتۆکۆلى یان ئاساییەوە. زەحمەتە کوتلەى سائیرون‌و حیکمەو بەشێک لەسوننەو کورد بتوانن سەرۆک وەزیرانێکى نوێ دیارى بکەن ئەم قسەیەى من ئەیکەم هەمان قسەى مەرجەعیەتى نەجەف بووە لەوتارى جومعەدا کە ئیدانەى ئەو ەێرشەى کرد، لەهەمانکاتدا دیوێکى تر‌ى ئەم بابەتە ئەوەیە کەهەوڵەکان بەرەو ئاراستەى هێورکردنەوە بڕوات، چونکە بەڕاستى ئەم گورزەى ئەمریکا وەشاندى کارێکى ئاسان نییە و وەک کورد ئەڵیت ئەمە گورزى پشت شکێنە چ بۆ هێزە شیعییەکان بەتایبەتى حەشدى شەعبى و ئەوانەى لەئێرانەوە نزیکن و چ بۆ ئێران خۆشی. ململانێى نێوان ئەمریکاو ئێران لەم دواییانەدا پێى نایە قۆناغێکى خراپەوە، بەتایبەتى ئەمریکا کەگیرى خواردبوو بەدەست هەژمونى ئێران لەیەمەن، سوریا، عێراق، بەتایبەتى ئەوەى پەیوەندى بەعێراقەوە هەیە دەستنیشانکردنى کەسێکە وەک سەرۆک وەزیران تاهەڵبژاردنى داهاتوو، ئەمە بابەتێک بوو ئێران زۆر بەتووندى هاتبووە سەر خەت لەسەرى و بەتایبەتى قاسم سولەیمانى خۆى یەکێک بوو لەو کەسانەى بەتایبەتى سەرپەرشتى و چاودێرى ئەم بابەتەى کردووە، ئەم بابەتانە ئەگەر لەڕووى سەربازییەوە سەیرى بکەیت بابەتێکى ئاسان نییە بەتایبەتى لەدەستدانى ئەبومەهدى موهەندیس بۆ حەشدى شەعبى و لایەنە شیعییەکان بەگشتی. لەڕووى سیاسییەوە ئەمە پەیامێکى سیاسییەو بۆ هەموو هێزەکانى تر بەتایبەتى ئەوانەى نزیکن لەئەجێنداى ئێران لەعێراقدا، ئەوەى گرنگە کەڕێوڕەسمى بەڕێکردنى تەرمەکانى قاسم سولەیمانى و مەهدى موهەندیس توندوتیژى لێنەکەوتەوە لەگەڵ هەمان کاتى کۆتا وتارى مەرجەعیەتى نەجەف سیستانی. پێموایە ئاراستەکان بەرەو هێورکردنەوە بڕوات. هاوڵاتى: پەیامى ئەمریکا چى بوو لەکوشتنى سولەیمانى و ئەبومەهدى موهەندیس؟ ئارام شێخ محەمەد: ئەمریکا دوو پەیامى هەبوو، پەیامى یەکەمیان ئەوە بوو کە رایانگەیاند ئێران هەرگیز لە جەنگدا براوە نەبووە، بەڵام لە دانوستان سەرکەوتوو بووە کەئەمە پەیامێکە بۆ ئەنجامدانى دانوستان، دیوێکى تریش ئەوەیە کە هەم سەرۆکى ئەمریک و هەم وەزیرى بەرگرى وتیان کەنایانەوێت دۆخەکە خراپتر بێت، ئەمەش ماناى ئەوەى جۆرێک لە گفتوگۆ‌و لێکتێگەشتن هەبێت. ئەم بابەتە دیوێکى تر‌ى هەیە کە دیار نییە ئەویش بریتییە لەو نامانەى نێردراوە بۆ ئێران لەلایەن سەفیرى سویسرییەوە و ئێران جوابى داوەتەوە، یەکێتى ئەوروپاش هاتووەتە سەر خەت لەگەڵ روسیا‌و چین کە ئەمەش ماناى ئەوەیە ئاراستەکە بەرەو ەێوربوونەوە هەنگاو بنێت. هاوڵاتى: سەرۆکایەتى کۆمار دەیەوێت کەسێک دەستنیشان بکات بۆ سەرۆک وەزیران، تاچەند پێتوایە ئەمریکا دەیەوێت دووربێت لەهەژموونى ئێران؟ ئارام شێخ محەمەد: ئەمریکا تا ئێستا بە راستەوخۆ قسەى لەسەر ئەم بابەتە نەکردووە کە بڵێت کەسێکمان دەوێت بۆ ئەو پۆستە، بەڵام بەناڕاستەوخۆ وتوویانە کە هەژمونى ئێرانیان ناوێت بۆ نموونە، وتوویانە کەخەڵکى عێراقى نایانەوێت چیتر لەژێر دەستى ئێران‌دا بن. هەموو ئەم قسانە روونە کە ئەمریکا لەگەڵ داواکارى خۆپیشاندەراندایە و ئەوەش داوایەکى گەورەى خۆپیشاندەرانە، بیرشت نەچێت لەسەر داواکارى خۆپیشاندەران عادل عەبدولمەهدى دەستى لەکارکێشایەوەو یاساى هەڵبژاردن و کۆمسیۆنى نوێ دەستبەکاربوون، لەبەرئەوە ئەم پەیامانە یەکدەگرنەوە ئەویش هەڵبژاردنى کەسێکى سەربەخۆو دوور لەئێران بێت، ئەمریکا بەناڕاستەوخۆ قسە دەکات، بەڵام دواجار ئامانجەکانى یەکدەگرنەوە لەگەڵ خۆپیشاندەران، بەرهەم ساڵحیش وتوویەتى کەسێک راناسپیرێت کە لەسەر لایەنیک حساب بکرێت. هاوڵاتى: هێزە شیعەکان ئەمە قبوڵ دەکەن بەتایبەت دواى ئەم رووداوەى کوشتنى سولەیمانى لەعێراق؟ ئارام شێخ محەمەد: بەپێى ئەزمونى خۆم لە پەرلەماندا، ئەم بابەتانە بەگوێرەى رێککەوتن دەڕۆن بەڕێوە، دەبێت کاندید هەڵبژێردرێت کە رەزامەندى لایەنە شیعییەکانى لەسەربێت، چونکە بەبێ ئەوان تێناپەڕێت لەپەرلەمان و متمانەى پێ‌نادرێت. بەپێى نیزامى داخلى پەرلەمان و دەستور بابەتەکە لەپەرلەمان بەدەنگدان یەکلاییدەکرێتەوە، دەبێت کوتلەى زۆرینەى پەرلەمانى رازى بێت تەرشیحى ئەو ناوە بکات و بەرزى بکاتەوە بۆ سەرۆک کۆمار، سەرۆک کۆمار لەسەر بیناى کوتلەى گەورە نووسراو دەکات بۆ پەرلەمان و دەڵێت فڵان کەسم راسپاردووە بۆ سەرۆک وەزیران و دەبێت لەماوەى 15 رۆژدا کابینەکەى پێکبەێنێت، بەبێ دەنگى کوتلەى زۆرینە ئەمە تێناپەرێندرێت، زەحمەتیشە لەناو پەرلەماندا بەزۆرى زۆردارى ئیلا دەبێت فڵان کاندید قبوڵ بکەیت، ئەساسەن کوتلەى زۆرینە نەینێرێت سەرۆک کۆمار تەکلیفى ناکات، کە سەرۆک کۆمار تەکلیفى نەکات. هەرێمى کوردستان مەحکومە بەهەردوو جەبهەکە، مەحکومە بە هەژمونى ئەمریکا هەم هەژموونى ئێرانیش وازحە، ئەو بارودۆخەى کە هەیە لەهەرێمى کوردستان لە رووى جوگرافى سنور‌و بازرگانى و ئابووریشەوە، بابەتێکى دوولایەنەیە، هەڵبژاردنى بێلایەنى لەم ململانێ گەورەیەى نێوان ئەمریکاو ئێران هەڵوێستێکى ژیرانەیە هاوڵاتى: بەڵام خۆتان دەزانن هێزە شیعییەکان دیدیان جیاوازە؟ رەنگە رەوتى حیکمەو رەوتى سەدرو عەبادى جیاواز لەمالکى و هادى عامرى و کوتلەى فەتح و سادقیون بیربکەنەوە؟ ئارام شێخ محەمەد: کوتلەى حیکمە کەعەمار حەکیم سەرپەرشتى دەکات و کوتلەى سائیرون کەموقتەدا سەدر سەرپەرشتى دەکات و فەتح وەک بەرەکى تر کە هەندێک لە هێزە سونییەکانیان لەگەڵدایەو هادى عامرى سەرۆکایەتیان دەکات، راستە لەناو هێزە شیعییەکان کە بریتین لە جەماعەتى فەتح بەهەموو پێکهاتەکانیانەوەو مالکى و سەید عەمار حەکیم و عەبادى و کوتلەى نەسر، یان ئەوەتا پێکەوە دەگەنە رێکەوتن کە زەحمەتە یان ئەوەتا تەنەزول لەحەقى خۆیان دەکەن. بەزەحمەتى دەزانم کوتلەى سائیرون و حیکمەو بەشێک لە سوننەو کورد بتوانن سەرۆک وەزیرانێکى نوێ دیارى بکەن، چونکە ئەم بابەتانە هەروا بەئاسانى پێکنایەت، ئەوەل و ئەخیرى ئەم مەسەلەیە لەناو ماڵى شیعەدایە، چونکە بێجگە لە ژمارەى کورسییەکانى شیعەکان، حەقێکى گەورەى شیعەکانە و یەکدەگرنەوە لە خاڵێکدا کە بریتییە لەوەی واز لەحەقى خۆیان ناەێنن کەحەقى سەرۆکایەتى حکومەتى عێراقیان هەیە. هەرێمى کوردستان عەناسرى قوەت و هێز لەبەردەم هەرێمدا نییە بۆ ئەوەى کە ئەگەر پاڵ بدات بەلایەکدا بەرگەى هەڕەشەى لاکەى تر بگرێت، بارودۆخەکە بەو شێوەیە عاقڵانەیە کە بێلایەنى هەڵبژاردووە هاوڵاتى: سەرکردایەتى سیاسى کوردستان هەڵوێستێکى بێلایەنانەى هەڵبژاردووە؟ بۆچى؟ ئارام شێخ محەمەد: ئەوەى ئێستا هەرێمى کوردستان هەڵیبژاردووە هەڵوێستێکى بێلایەنانەى هەڵبژاردووە، لە راستیدا هەرێمى کوردستان مەحکومە بەهەردوو جەبهەکە، مەحکومە بە هەژمونى ئەمریکا هەم هەژموونى ئێرانیش وازحە، ئەو بارودۆخەى کە هەیە لەهەرێمى کوردستان لە رووى جوگرافى سنور‌و بازرگانى و ئابووریشەوە، بابەتێکى دوولایەنەیە، هەڵبژاردنى بێلایەنى لەم ململانێ گەورەیەى نێوان ئەمریکاو ئێران هەڵوێستێکى ژیرانەیە. هاوڵاتى: مەترسى لەسەر پەیوەندییەکانى دروستنابێت کە نەچووەتە هیچ بەرەیەکیانەوەو بەبێلایەنى خۆى هێشتۆتەوە؟ ئارام شێخ محەمەد: هەرێمى کوردستان لەناوچەکەدا ناتوانێت هەڵوێستى یەکلاکەرەوەى هەبێت، تا ئەوەى پاڵ بدات بەلایەنێکەوە لایەنەکەى تر یەکلایبکاتەوە، هەرێمى کوردستان عەناسرى قوەت و هێز لەبەردەم هەرێمدا نییە بۆ ئەوەى کە ئەگەر پاڵ بدات بەلایەکدا بەرگەى هەڕەشەى لاکەى تر بگرێت، بارودۆخەکە بەو شێوەیە عاقڵانەیە کە بێلایەنى هەڵبژاردووە، چونکە هەرێم نە لە رووى ئەمنى و سەربازییەوە نە لە رووى ئابووریەوە ناتوانێت خۆى لەسەر جەبهەو بەرەیەک ساغبکاتەوەو بەرگە ناگرێت، هەرێمى کوردستان پاڵ بدات بە ئەمریکاوە سنورێکى دورودرێژى لەگەڵ ئێران‌دا هەیە و ناتوانێت ئەوە بکات، هەولێر کە پایتەختى هەرێمى کوردستانە پڕە لەکۆمپانیاى ئەمریکى و رێکخراوو کونسوڵیات جگە لەهەبوونى بنکەى سەربازى ئەمریکى، لەبەرئەوە بێلایەنى هەڵبژاردووە. هەندێک لە شیعەکانى عێراق بێلایەنییان هەڵبژاردووە، مەرجەعیەتێکى گەورەى وەک سیستانى ئەم بابەتە هەڵدەبژێرێت و وتارەکەى تا رادەیەکى زۆر بێلایەنانە بووە لەچاو ئەوەى کە شیعەیە چ عەیبەیەکى تێدایە هەرێم بێلایەنانە مامەڵە بکات، لەکاتێکدا سیستانى دەتوانێت بەبەیاننامەیەک ملیۆنان خەڵک بێنێتە سەر شەقام، بەڵام بەیانەکەى لەسەر دووداوەکە نەرمو نیانى تێدایە، هێزەکانى تری عێراقیش کە بەیاننامەى سەرۆکایەتى کۆمار‌و سەرۆکى پەرلەمانى عێراق محەمەد حەلبوسى هەر بەو شێوەیەیە، بەشێکیش لەهێزە شیعییەکان داواى دانبەخۆداگرتن دەکەن کە بارودۆخەکە ئارام بێتەوەو عێراق نەبێتە شوێنى ململانێى ئێران و ئەمریکا، بۆ کورد بەگشتى باشە کە بەبێلایەنى مامەڵە بکات و بەشێوەى دبۆماسى کاربکات و هەڵوێستێکى ژیرانەیە. هاوڵاتى: بەشێک لەهاوڵاتیان بۆچوونیان وایە کاتى ئەوە هاتووە سەرکردایەتى سیاسى کورد بچێتەوە کەرکوک؟ ئارام شێخ محەمەد: ئەو بابەتە زۆر زۆر ئاڵۆز‌و قوڵەو تائێستا ەیچ ئاماژەیەکى سیاسى رەسمى لەمبارەیەوە نییەو دەبێت لەسەر شتى رەسمى قسە بکەین، لەسەر ئەساسى تموح و خەیاڵ قسە ناکرێت، بەهیچ شێوەیەک هێزى پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ کەرکوک. هاوڵاتى: ئەرکى سەرۆک کۆمار دواى کوشتنى سولەیمانى قورس‌تر بووە؟ ئارام شێخ محەمەد: ئەرکى سەرۆک کۆمار بێگومان قورس‌تر بووە، بابەتێکى ژمارەییە، رازى کردنى کوتلە شیعییەکان و رازى کردنى خۆپیشاندەران وا ئاسان نییە، لەئێستادا سەرۆک کۆمار بەرپرسیارێتى گەورەى لەسەر شانە بە حوکمى ئەوەى بێجگە لەوەى سەرۆکایەتى کۆمار‌و حکومەت پێکەوە پێکەێنەرى دەسەڵاتى جێبەجێکردن و سەرۆک کۆمار پارێزەرى دەستورە، سەرۆک کۆمار ئەرکەکەى زۆر زۆر قورسە بۆ ئەوەى تێگەیشتنى هاوبەش دروستبکات و لایەنە سیاسییە ناکۆکەکان بۆ ئەوەى لەسەر کاندیدکردنى کەسێک بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران ساغببنەوە، بەڵام دیارىکردنى کاندیدى سەرۆک وەزیران کاتى د ەوێت و پێشى دەچێت و هەروا ئاسان نابێت.
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا چه‌ند به‌رپرسێکى سه‌ربازى و هه‌واڵگرى ئه‌مریکا دژى کوشتنى قاسم سوله‌یمانى بوون، چونکه پێیانوابووه پلانى نه‌بووه بۆ هێرشکردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق و دواى ڕووداوى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له به‌غداد تره‌مپ تووڕه بووه و بڕیارى کوشتنى سوله‌یمانیدا. ڕۆژنامه‌ى نیویۆرک تایمزى ئه‌مریکى له ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکرده‌وه هه‌ندێک به‌رپرسى پنتاگۆن مشتومڕیان کردووه له‌سه‌ر کوشتنى قاسم سوله‌یمانى و پێیان باش نه‌بووه، چونکه کاردانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى لێده‌که‌وێته‌وه و زانیارى هه‌واڵگرى نوێ ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه که جه‌نه‌راڵه‌که‌ى ئێران نیازى هێرشى نه‌بووه بۆ سه‌ر پێگه و بنکه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق و سوریا وه‌ک پێشتر بڵاوبوبوه‌وه. به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ ڕۆژنامه‌که زانیارییه هه‌واڵگرییه‌کانى دووشه‌ممه ٣٠ى کانونى یه‌که‌مى ٢٠١٩ به‌م جۆره بووه: "دووشه‌ممه‌یه‌کى ئاساییه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و گه‌شته‌کانى جه‌نه‌ڕاڵ سوله‌یمانى وه‌ک زۆربه‌ى کاته‌کان بۆ مه‌به‌ستى کاروبارى ئاسایییه". هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕووبه‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست ئه‌مریکا گه‌شتووه له په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان قاسم سوله‌یمانى و ئایه‌توڵا عه‌لى خامنه‌یی، رابه‌رى باڵاى ئێران هیچ هێرشیکى په‌سه‌ند نه‌کردووه تا سوله‌یمانى ئه‌نجامى بدات و داواى لێکردووه بگه‌ڕێته‌وه بۆ تاران بۆ تاووتوێى زیاتر. به‌پێى زانیارى رۆژنامه‌که ئه‌وه‌ى وایکردووه تره‌مپ بریارى کوشتنى سوله‌یمانى بدات په‌لاماردانى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا بوو له به‌غداد له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مریکا له ٣٠ کانوى یه‌که‌م هێرشى کرده سه‌ر که‌تائیبى حیزبوڵا و ٢٥ چه‌کدارى لێ‌کوشتن. پێش هێرشه‌که‌ى ئه‌مریکا بۆسه‌ر حیزبوڵا، به‌رپرسانى پنتاگۆن سێ بژارده‌یان دابوو به تره‌مپ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشه‌که‌ى که‌تائیبى حیزبوڵاى سه‌ر به ئێران بۆ سه‌ر بنکه‌ى که‌یوان که بووه هۆى کوژرانى به‌ڵینده‌رێکى ئه‌مریکی. بژارده‌کان هێرش کردن بوو بۆ سه‌ر که‌شتى یان دامه‌زراوه موشه‌کییه‌کانى ئێران، هێرش دژى گروپه میلیشیاکان له عێراق، هه‌روه‌ها کوشتنى قاسم سوله‌یمانی. هه‌رچه‌نده بژارده‌ى کۆتایى بۆ ئه‌وه درا به تره‌مپ تا دوانه‌که‌ى تر لاى قایلکه‌ر بێت ئه‌گه‌رنا پنتاگۆن پێى باش نه‌بووه. دواجار سه‌رۆکى ئه‌مریکا بژارده‌ى هێرشکردنه سه‌ر که‌تائیبى حیزبوڵاى هه‌ڵبژارد، به‌ڵام دواى ڕووداوه‌که‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له به‌غداد تره‌مپ تووڕه بووه و بڕیارى کوشتنى قاسم سوله‌یمانى دا له ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه. به‌رپرسانى پنتاگۆن به‌م بڕیاره شۆک بوون و پێیان وانه‌بووه سه‌رۆک ئه‌و بڕیاره بدات، به‌ڵام نیویۆرک تایمز ئاماژه به‌وه ده‌کات مایک پۆمپێیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و مایک پێنسى جێگرى سه‌رۆک دیارترین ده‌نگه دیاره‌کان بوون بۆ پشتگیری‌کردن له وه‌ڵامى توندى تره‌مپ دژى ئێران. له‌کۆتاییدا نیویۆرک تایمز ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که یه‌کلایى بوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدانى هێرشى کوشتنه‌که ده‌که‌وته‌وه سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ى پێشوازى له قاسم سوله‌یمانى ده‌کرد. ئه‌گه‌ر قاسم سوله‌یمانى له‌لایه‌ن به‌رپرسێکى حکومى که له ئه‌مریکاوه نزیک بایه پێشوازى لێ بکرابا، ئه‌وا بڕیاره‌که هه‌ڵده‌وه‌شایه‌وه، به‌ڵام دواتر زانرا که ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس پێشوازى لێده‌کات و به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ک ئه‌وه کوشتنى دوو چۆله‌که بووه به‌به‌ردێک.
هاوڵاتى خۆپیشاندەرە عێراقییەکانی دژ بەحکومەت پەنجەکانی سەرکەوتن بەرزدەکەنەوە لەدەرەوەی چادرەکانیان لەگۆڕەپانی تەحریری بەغدا دوای بیستنی هەواڵی کوشتنی فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران قاسم سولەیمانی. ئەوەش لەکاتێکدابوو چەندین جار هێرشیان کرایەسەر لەلایەن میلیشیاکانی نزیک لەئێران. عێراقییەکان چەندین مانگە خۆپیشاندان دەکەن دژ بەو حکومەتەی وەک داردەستی ئێران دەیبینن، کەوتنە چڕینی گۆرانی و هەڵپەڕین، هەینی رابردوو ( 3ی کانونی دووەم) دوای ئەوەی هێرشێکی ئەمریکا فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی کوشت. «ئای قاسم سولەیمانی، ئەمە سەرکەوتنێکی خوداییە،» ئەمە هوتافی ئەوان بوو لەگۆڕەپانی تەحریر کەبنکەی سەرەکی بزووتنەوەکەیانە. «ئەمە تۆڵەی خودایە بۆ خوێنی ئەوانەی کوژران،» یەکێکیان وتی، بۆ ئەو (460) کەسەی لەتوندوتیژییەکاندا کوژران کەزۆربەی خۆپیشاندەران دەڵێن خەتای هێزە ئەمنییەکان بووە کەئێران پشتیوانی‌یان دەکات. هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کاروانێکی کرده ئامانج کەفەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی ئەبومەهدی موهەندیس سەرنشینی بوون. دوای ئەوەی هەردووکیان کوژران، هێزی قودس (باڵی ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکانی سوپای پاسداران) بەبێ سەرۆکە کاریگەرەکەی مایەوەو حەشدی شەعبیش ئەو کەسەی لەدەستدا کە له‌ئەمری واقیعدا سەرۆکی بوو. پێنتاگۆن رایگه‌یاند که‌سەرۆک دۆناڵد ترەمپ فەرمانی کوشتنی سولەیمانی دەرکرد «لەکرده‌یه‌کی بەرگریکاری یەکلاکەرەوەدا بۆ پاراستنی کارمه‌ندانی ئەمریکی لەدەرەوەی وڵات». وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەبەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند «قاسم سولەیمانی چالاکانە پلانی دادەڕشت بۆ هێرشبردنەسەر دیپلۆماتکارو سەربازانی ئەمریکا لەعێراق و سەرانسەری هەرێمەکە.» لەگەڵ دەربڕینی خۆشحاڵی لەلایەن شەقامەوە، بەڵام زۆرینەی نوخبەی سیاسی کەحکومەتیان بەدەستە دژی کوشتنی قاسم سولێمانین و ئەو گروپانەش کە لەئێرانەوە نزیکن هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکەن. لەعێراق، میلیشیای سەر بەئێران عەسائیب ئەهل حەق داوای لەچەکدارانی کرد لەئامادەشییدا بن، لەکاتێکدا سەرکردەیه‌کی میلیشیای گۆڕاو بەپیاوێکی ئایینی، موقتەدا سەدر، سوپای مەهدی زیندووکردەوە، دوای نزیکەی دەیەیەک لەهەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزە بەدناوە دژە ئەمریکییە. بەڵام هەندێک ئاهەنگێڕانی بوێرانە لەمەیدانی تەحریری بەغدا هەبوو، کە چەقی بزووتنەوەیەکی خۆپیشاندانی سێ مانگەیە کەحکومەتی عێراق له‌قه‌ڵه‌مده‌دات به‌گەندەڵ و بەکرێگیراوی تاران. خۆپیشاندەران دروشمیان دەوتەوە و هەندێکیان لەشەقامەکاندا سەمایان دەکرد: «ئای قاسم سوله‌یمانی، ئەمە سەرکەوتنێکی خوداییانەیە.» فیلیپ سمیس، شاره‌زایه‌کی گروپە چەکدارە شیعەکانە لەئەمریکا،هێرشەکەی له‌قه‌ڵه‌مدا بە «جه‌رگبڕترین هێرشی گەورە کەئەمریکا لەمێژووی خۆیدا ئەنجامیداوە». فیلیپ سمیس، بەئاژانسی فرانس پرێسی وت ئاکامی «گەورەتر»ی دەبێت وه‌ک لەئۆپەراسیۆنه‌که‌ی 2011ی ئەمریکا کەتیایدا سەرۆکی قاعیدە ئوسامە بن لادن کوژرا لەگەڵ ئەو هێرشەی ئەمریکا لە 2019 کەسەرکردەی رێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش) ئەبوبەکر بەغدادی تێدا کوژرا. سمیس وتیشی «هەر ناکرێت بەراورد بکرێن.» لەلایەکی ترەوە شرۆڤەکاران و هاوڵاتیانی عێراقی وتیان کوشتنی سولەیمانی لەهێرشەکەی ئەمریکادا مانای «کۆتاییهاتنی تاوانکارێکی جەنگە کەبەرپرسیاربوو له‌کوشتنی هەزاران خەڵکی بێ‌تاوان». رەبیع جەواری شرۆڤەکاری ستراتیژی سەربازی عێراقی وتی هێرشەکە یەکلاکەرەوەو دروستبوو، که «باڵادەستی و توانای ئەمریکای دەرخست بۆ سزادانی ئێران له‌سه‌ر ئەو کرده دوژمنکاریانەی لەعێراق و هەرێمەکە ئەنجامیدەدات». وتیشی «چاوەڕوانی وەڵامدانەوەیەکی توندمان دەکرد لەئەمریکا بۆ ئەو دوژمنایەتی و وروژاندنانەی ئێران دەیکات،» بەتایبەتی دوای هێرشەکەی ئەمدواییانەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا. وتیشی «رژێمی ئێران دەکرێت بیەوێت تۆڵەبسەنێتەوە لەڕێی بریکارەکانییەوە تاشه‌ڕێک لەهەرێمەکەدا بەرپاکات، بەبێ ئەوەی گوێبداتە دەرئەنجامەکانی کرده‌یه‌کی لەو شێوەیە». جەواری وتی «راکێشانی هەرێمەکه بۆ ناو شه‌ڕ کاردانەوەی خراپی ده‌بێت، که ئێران به‌رپرس ده‌بێت لێی.» رەمزی ماردینی، لێکۆڵەرێکە لەپه‌یمانگای ئەمریکا بۆ ئاشتی، وتی «سروشتی هێرشەکەی ئەمریکا بێ پێشینەیە، چونکە ئامانجەکان پلە باڵا بوون، ئەوەش وادەکات کاردانەوەکەی وێنا نەکرێت». وتیشی «هێرشەکەی هەینی نیشانی‌دا ئێران چیدیکە ناتوانێت هاوپەیمانەکانی لەعێراق بەکاربێنێت بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بەبێ ئەوەی بکەوێتەبەر مەترسی تۆڵەسەندنەوەی ته‌قلیدیی ئەمریکا دژ بەئێران». راگەیاندنی کوشتنی سولەیمانی بووە جێگای خۆشحاڵیی هەزاران لەو خۆپێشاندەرانەی لە 25ی تشرینی یەکەمەوە چوونەتە سەر شەقامەکان. جەواری وتی سولەیمانی، وەک سەرکردەی باڵای ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکانی سوپای پاسداران، «یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکانی داڕووخانی وڵات بوو». لەخۆپیشاندانەکانی ئەمدواییانەدا، عێراقییەکان بەتووندی سه‌رکۆنه‌ی کاریگەری و سیاسەتی ئێرانیان لەسەر وڵاتەکەیان کرد کەمەترسین بۆ سەقامگیریی عێراق. خۆپیشاندەرێک لەگۆڕەپانی تەحریر وتی «هەر کە بیستمان سولەیمانی مردووە خۆشی شوێنی خۆپیشاندانەکانی گرتەوەو خۆپیشاندەران به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاڵایه‌کی گه‌وره‌ی عێراقیان به‌رزکرده‌وه.» وتیشی «دوو مانگ لەمەوبەر له‌گۆڕه‌پانه‌که‌دا خۆشحاڵی خۆمان دەربڕی به‌کوشتی ئەمیری داعش ئەبوبەکر بەغدادی. ئەمڕۆش دڵخۆشین بەکوشتنی تاوانکارێکی دیکەی جەنگ، سولەیمانی.»
کاکەلاو عەبدوڵا بەرەبەیانی هەینی رابردوو هێزەکانی ئەمریکا بە بەکارهێنانی فرۆکەی بێفڕۆکەوان قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسیان بەئامانج گرت و لەگەڵ چەند کەسێکی تردا لەفرۆکەخانەی بەغداد کوژران. بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی کوشتنی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی کردووە کە «کردەیەکی یەکلاکەرەوەی بەرگری بوو بۆ پارێزگاریکردنی ئەندامانی سوپای ئەمریکا لەدەرەوەی وڵات». پێگەی واشنتن ئێکزامینەرو نیویۆرک پۆست بڵاویانکردوەتەوە کە فرۆکەی بێفرۆکەوانی MQ-9) Repear) لەهێرشەکەدا بەکاهێنراوە بەسەرپەرشتی ئاژانسی ناوەندی هەواڵگری (سی ئای ئەی). بەپێی راپۆرتی هەردوو پێگە، تایبەتمەندییەکانی فرۆکەکە بەم جۆرەیە: دەتوانرێت لە دوورەوە کاری پێبکرێت بەمەودای ١٩٣١کم، تەنها فرۆکەوانێکی دەوێت کە لەبنکەیەکەوە ئاراستەی بکات. فرۆکەکە دەتوانێت بە بەرزی ١٥ هەزار مەتر بفڕێت و مەکینەکەی بێدەنگە کە ئەمەش وادەکات ئاشکرا نەبێت. بەپێی بەیاننامەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا MQ-9) Repear) جگە لەوەی دەتوانێت چەک ئاراستە بکات، خۆشی هەڵگری موشەکە وەک موشەکی «Hellfire» و توانای «فرە ئەرکی» هەیە وەک هێرش، ئەرکی هەواڵگری، یان ئەرکی گەڕان و رزگارکردن. «بەهۆی هەستەوەرە مەودا دوورەکانی، شێوازە فڕەکانی بۆ پەیوندیکردن، هەروەها چەکە ورد (دەقیقەکان)ی، توانستێکی باڵای هەیە لەهێرشکردنەسەر ئامانجە گەورەو خێرا و جووڵەدارەکانەوە». فرۆکەکە کێشی دوو هەزارو (٢٢٢) کیلۆیەو پانییەکەی (٢٠) مەتر دەبێت لە باڵێکەوە بۆ باڵەکەی تر‌و خێراییەکەی (٢٣٠) کم لەکاتژمیرێکدا. MQ-9) Repear) لەلایەن کۆمپانیای (جنەڕال ئەتۆمیکس)ەوە دروستکراوەو سیستەمی وێنەگرتنی رەش و سپی و رەنگاوڕەنگی تێدایە جگە لەوەی سیستەمی لەیزەری هەیە بۆ دۆزینەوەو بەئامانجگرتنی ئامانجەکانی. نزخی هەر دانەیەکی (١٦) ملیۆن دۆلارەو لەساڵی ٢٠٠٧ەوە خراوەتە خزمەتی سەربازییەوە. هەتاوەکو ٢٠١٥، هێزی ئاسمانی ئەمریکا (٩٣) دانەی لەم فرۆکەیە هەبووەو کۆشکی سپی (١١) ملیاری بۆ پرۆگرامی دروستکردنی تەرخانکردووە. ئەم جۆرە فرۆکەیە لەعێراق، ئەفغانستان، یەمەن، هەروەها لیبیا بەکارهێنراوە. یەکەم کوشتنی تۆمارکراوی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ کاتێک مووشەکی «Hellfire»ی ئاراستە گروپێکی یاخی کرد لە ئەفغانستان.
شاناز حه‌سه‌ن به‌پێى ئامارى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى هه‌رێم له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان، له‌ماوه‌ى ساڵى 2019دا (15) هه‌زارو (711) حاڵه‌تى جۆراوجۆرى تاوان روویداوه. بەو پێیەش بێ رێژەکە کەمی کردووە بەراورد بەساڵی پێشووتر. به‌پێى ئاماره‌که (880) پیاوو ژن به‌هۆى تاوانه‌کانى (کوشتنى پیاوان و گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆى سووتانه‌وه، کوشتنى ئافره‌تان، کوشتنى به‌هه‌ڵه، گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆى رووداوى هاتوچۆوه‌و گیانله‌ده‌ستدانى ئافره‌تان) تۆمارکراوه. هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌که، له‌و ژماره‌یه زیاتر له (12) هه‌زار تاوان ئاشکراکراون و دۆسیه‌ی به‌شێک له‌بکه‌رانی تاوانه‌کان یه‌کلایی کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام نزیکه‌ی سێ هه‌زار تاوانیش تائێستا ئاشکرانه‌کراون و لێکۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌کانیان ده‌کرێت. کۆى گشتى تاوانه‌کان له‌هه‌رێمى کوردستان به‌پێى پارێزگاکان، پارێزگاى هه‌ولێر دوو هەزارو (954) تاوانى تێدا روویداوه‌و پارێزگاى سلێمانى پێنج هەزارو (658) تاوانى تێدا روویداوه، پارێزگاى دهۆکیش سێ هەزارو (761) تاوانى تێدا ئه‌نجامدراوه. پارێزگاى سلێمانى زۆرترین ژماره‌ى تاوانى تێداکراوه. بەڵام هەولێر زۆترین رووداوی قورسی وەکو کوشتن تێدا روویداوە. به‌ختیار بابان، به‌ڕێوەبه‌رى گشتى پۆلیسى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى» به‌به‌راورد به‌ساڵى رابردوو رێژه‌ى تاوانه‌کان زۆر که‌مى کردووه که‌ئه‌وه جێگه‌ى دڵخۆشییه«. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه« زۆربوون و گه‌وره‌بوونى کۆمه‌ڵگه واده‌کات رووداوه‌کان به‌رده‌وام بن و وه‌ک هه‌ر وڵاتێکى تر‌ى جیهان که رووداوه‌کان به‌رده‌وام هه‌ن و رووداوى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر رووده‌دات، بۆیه ئێمه‌ش به‌ده‌رنین له‌و به‌رکه‌وتانه، بۆیه ناتوانین به‌ته‌واوى بنبڕی بکه‌ین». باسى له‌وه‌شکرد پێویسته خه‌ڵک زۆر هاوکارى هێزه ئه‌منیه‌کان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بێت و وتى»به‌هه‌موومان پێکه‌وه ده‌توانین رووداوه‌کان و تاوانه جۆراوجۆره‌کان که‌مبکه‌ینه‌وه«. سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژ و به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى پۆلیسى سلێمانى، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ڕوداوه قورسه‌کان له پارێزگارى سلێمانى، که‌متره وه‌ک کوشتن، به‌به‌راورد به شاره‌کانى تر و پارێزگاکانى تر، چونکه کوشتن له هه‌ولێر زیاتره وه‌ک له سلێمانى دواتریش دهۆک دێت». ئه‌وه‌شى ڕونکرده‌وه که له تاوانه‌کانى تردا سلێمانى زیاتره و دواتر پارێزگاکانى تر. سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د باسى له‌وه‌شکرد فاکته‌ره‌کانى تاوانه‌کان زۆرن، وه‌ک نه‌بونى هه‌لى کار‌و لێکترازانى خێزانه‌کان و تێکه‌ڵبوونى بیانیه‌کان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانى عێراقى به‌تایبه‌تیش ئیرانى، که‌تاوان هه‌بووه له‌سلێمانیدا هه‌ر نه‌بووه‌و له‌ڕێگه‌ى ئێرانییه‌وه هاتوون و فێریان کردوون، وه‌ک ده‌ستبڕینى خه‌ڵک و پاره‌ى ساخته‌و مادده‌ى هۆشبه‌ر به‌تایبه‌تى.
راپۆرتی: زە ناشناڵ وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا ئەو شەڕکەرە سوریانەی پەلاماری ماڵەکەی ئەڤین-یاندا دەرگای دەرەوەیان لەبن هەڵکەند. ئەوەی لەگەڵ خۆیان نەیانبرد، خستیانە زبڵدانەوە. «هەموو شتێکیان دزی، رەنگە تەنها جلەکانم بەجێمابێتن»، ئەڤین وای وت کەدانیشتوویەکی پێشووی سەرێکانی-یەو داوای کرد نازناوێکی بۆ بەکاربهێنرێت بۆ پارێزگاریکردن لەناسنامەی راستەقینەی. شارۆچکەی سەرێکانی کەشوێنی نیشتەجێبوونی تێکەڵەیەکە لەعەرەب، کورد، هەروەها کەمینە ئایینی و نەژادییەکانی تر، لەمانگی تشرینی یەکەمدا لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بەتورکیاوە دەستی بەسەرداگیرا. هەتاوەکو ئەم دواییانەش، دراوسێ عەرەبەکانی ئەڤین زوو زوو هەواڵی نوێیان بۆ دەنارد لەڕێی بەرنامەی وەتسئەپەوە. ئێستا ئەوانیش رۆشتوون و ئاوارەبوون. ئەڤین کەچاوەکانی پڕ گریان بوو وتی، «من و هاوسەرەکەم ئەو ماڵەمان بۆ منداڵەکانمان دروستکرد کەچی ئێستا لەلایەن تیرۆرستانەوە داگیرکراوە». چیرۆکی ئەڤین چیرۆکێکی هاوتایە لەکەمپی فراوانی پەنابەری بەردەڕەش لەشاری دهۆک. دەشتێک لەخێمەی سپی بووەتە ماڵی جێگرەوە بۆ زۆربەی ئەو (١٨) هەزار سوریەی کە لەناوەڕاستی تشرینی یەکەمەوە سنوری عێراقیان بڕیوە. ئەم پەنابەرانە رێژەیەکی کەمی زیاتر لەو (٢٠٠) هەزار سڤیلەن کەدوای پەلامارەکەی تورکیا بۆ سەر یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئاوارەبوون و تورکیا ئەم گروپە بەتیرۆریست دەزانێت. سەرەڕای رێککەوتنەکەی نێوان روسیا‌و تورکیا لەتشرینی یەکەمدا بۆ راگرتنی شەڕەکە، بەڵام پێکدادان هەر بەردەوامبوو لەناوچە فراوانەکەی نێوان سەرێکانی و گرێ سپی کە لەدەستی تورکیا‌و هێزە بریکارە سورییەکاندایەو بەسوپای نیشتمانی سوریا ناسراون. ئەم هێزە، کەپێشتر بەسوپای سوریای ئازاد ناسرابوو، بەرە توندڕەوەکان و ئۆپۆزسیۆنی میانڕەوی سوری لەخۆدەگرێت. سوپای نیشتمانی سوریا کەوتە بەردەم تووڕەیی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەبەرامبەر زنجیرە ڤیدیۆیەکدا کەدەردەکەوێت شەڕکەرەکانی بەندییەکان سووک دەکەن، ئەشکەنجەیان دەدەن، دەیانکوژن و رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش بە «رسواکردنێکی شەرمەزارانەی ژیانی سڤیل»ی وەسف کرد. ئەنقەرە نکۆڵی دەکات لەوەی ئەم تاوانانە لەلایەن هێزەکانییەوە ئەنجامدرابێت. بەڵام دوو مانگ دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا، دانیشتوانەکانی پێشوو (ئەوانەی پێشتر ئاوارەبوون‌و لەشوێنەکانیان دەرکراون) دەڵێن شەڕکەرانی سوپای نیشتمانی سوریا بەردەوامن لەتۆقاندنی شارۆچکەکانیان. راپرسییەکی ئەم دواییانە کە لەلایەن ئەنجومەنی پەنابەری نەرویجییەوە ئەنجامدراوە دەریدەخات کە لەسەدا ١٧%ی ئەو سوریانەی ئاوارەی عێراق بوون وتوویانە هیچ ماڵێکیان نییە بۆی بگەڕێنەوە، چونکە خانوەکانیان یان روخێندراوە یان داگیرکراوە. ئەلیکزاندرا سای، بەڕێوبەری ئەنجومەنی پەنابەری نەرویجی دەڵێت کە، «ترسێک هەیە لەوەی چی روودەدات ئەگەر بگەڕێنەوەو رووبەڕووی هێزەکانی سەر بەتورکیا ببنەوە». «ئەم خەڵکانە دەبێت پشت ببەستن بەزانیاری دەستی دوو، قسەکردن لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیان، سەیرکردنی میدیاکان تاتێبگەن لەوەی لەناوەوەی سوریا چی دەگوزەرێت»، سای وات وت. هەندێک خێزان بە «زە ناشناڵ»یان وت کەبڕوایانوایە سوپای نیشتمانی سوریا رێگری دەکات لەگەڕانەوەی کەسانی ناعەرەب بۆ سەرێکانی. هەردوو رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) و سەنتەری زانیاری رۆژئاوا نمونەی لەو جۆرەیان بەبەڵگە کردووە کەدانیشتوانەکان بەئامانج دەگیرێن و لەهەندێک حاڵەتدا دەکوژرێن لەکاتی هەوڵدانیان بۆ چوونە نێو شارۆچکەکە. «کاتێک دەزانن کەکوردیت، زۆر بەسادەیی دەتکوژن. ئێمە ترساین لەوەی هەمان شت بەسەر ئێمەدا بهێنن»، دانیشتوانێکی پێشووی سەرێکانی وای وت بەناوی نۆرا ئۆسی. خاتوو ئۆسی و خێزانەکەی تازە گەشتووی کەمپی بەردەڕەشن. برازا هەرزەکارەکەی هێشتا ریش و سمێڵی نەهاتوەتەوەو پێڵاوی کچەکەی هیشتا ئەو قوڕەی نەگرتووە کەهەموو کەمپەکەی داپۆشیوە. هەرسێکیان وتیان زۆر ترسان لەوەی بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە و کەلوپەلەکانیان ببەن لەگەڵ خۆیان. خاتوو ئۆسی وتی کە دوو پیاوی کوردی دەناسی کوژراون لەکاتی هەوڵدانیان بۆ هەمان شت. «برازاکەم ویستی بچێت سەرێک لەخانوەکەمان بدات، بەڵام نەمهێشت بچێت. پێموت، ‹ئەو چەکدارانە دەتکوژن›»، خاتوو ئۆسی وای وت. کوردەکانی کەمپەکە دەست رادەکێشن بۆ هەبوونی تورکیا لەعەفرین وەک نمونەیەک کە لەداهاتوودا چی روودەدات. نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی ئەوەی کردووە کەزیاتر لە (١٠٠) هەزار کەس رایانکردووە دوای ئەوەی هێزەکانی تورکیا لەساڵی رابردوودا دەستیانگرت بەسەر شارە زۆرینە کوردەکەدا. زۆر کەس لەوانەی مانەوە بەچاوی خۆیان بینیان کە ماڵەکانیان داگیر‌و تاڵان دەکرێت لەلایەن هەمان ئەو هێزانەی ئێستا پشتگیری تورکیا دەکەن لە لەشکرکێشیەکەیدا بۆ باکوری رۆژهەڵاتی سوریا. محەمەد سەیدۆ کە دانیشتووی پێشووی عەفرینەوە و لەگەڵ کچە شەش مانگییەکەیدا هاتووە بۆ بەردەڕەش باس لەوە دەکات کە «ئەوان سوپای ‹ئازاد› نین وەک ئەوەی خۆیان بەخۆیان دەڵێن، ئەوان تەنها چەکداری بەکرێگیراون». «ئەوان گوندەکەیان تۆقاندو خەڵکیان دەستگیردەکرد. پێیان دەوتین، ‹تۆ کوردی بۆیە دەبێت ئەندامێکی پەکەکە بیت، ئێوەی کورد بەرازن›»، سەیدۆ وای وت. سەیدۆی تەمەن (٢٣) ساڵ وتی کەخۆی و کۆمەڵێک پیاوی گەنج لەعەفرین دەستگیرکران بەهۆی خزمەتکردنی بەزۆر لەناو یەکینەکانی پاراستنی گەلدا (یەپەگە). دوای بەسەربردنی دوو مانگ لەبەندیخانەدا، خۆی هاوسەرەکەی پەنایان بردە بەر سەرێکانی. بەڵام هەر زوو دوای ئەوەی تورکیا لەتشرینی یەکەمدا لەشکرکێشییەکەی دەستپێکرد، ئەم خێزانە دووبارە ئاوارەبوونەوە. بەهۆی ئەوەی کە نەیانویستووە ئەزمونەکەی عەفرینی دووبارە ببێتەوە، بەرەو عێراق رایانکرد. سەیدۆ وتی هیچ نیازێکی نییە بگەڕێتەوە بۆ سوریا‌و هیوای خواست لەوڵاتێکی ئەوروپیدا مافی پەنابەری بۆ خێزانەکەی وەربگرێت. «لانیکەم لەئەوروپا مافی مرۆڤ هەیە»، سەیدۆ وای وت.
راپۆرتی: میدیا لاین وەرگێرانی: کاکەلاو عەبدوڵا پێشبینی دەکرێت لەچەند هەفتەی داهاتوودا دووەم پارتی جیابووەوە (ئینشیقاقی) لەپارتەکەی سەرۆک، پارتی داد‌و گەشەپیدان (ئاکەپە)، رابگەیەنرێت، ئەمەش جێگرەوەیەک دەدات بەدەنگدەرانی بێهوای پارێزگاران. شیکەرەوان دەڵێن دروستکردنی پارتی نوێی جیابووەوە لەپارتەکەی ئەردۆغان بەئەگەرێکی زۆرەوە ئۆپۆزسیۆن بەهێزدەکات و رەخنەی رای گشتی زیاد دەکات لەدژی سەرۆک. لەهەینی رابردوودا ئەحمەد داودئۆغلۆ، سەرۆک وەزیرانی پێشوو، رایگەیاند پارتی ئایندە دادەمەزرێنێت لەکاتێکدا چاوەڕێ دەکرێت عەلی باباجان، جێگری پێشووی سەرۆک وەزیران، کە لەهاوینی ئەمساڵدا لەئاکەپە جیابوویەوە لەچەند هەفتەی داهاتوودا دامەزراندنی پارتەکەی رابگەیەنێت. داودئۆغلۆ، کە لەئەیلولی ئەمساڵد لەئاکەپە جیابووەوە، لەساڵی (٢٠١٤ تا ٢٠١٦) سەرۆک وەزیران بوو. داودئۆغلۆ وادەردەکەوت کەناکۆکی هەبێت لەگەڵ ئەردۆغاندا سەبارەت بەزیادبوونی دەستگرتنی سەرۆک بەدەسەڵاتەوە. ئەلمیرە بەیراسلی، شارەزا لەسەر تورکیا‌و پرۆفیسۆر لەکۆلێجی بارد لەنیویۆرک، دەڵێت فشاری زیادبووی ناوخۆ لەسەر ئەردۆغان مانای ئەوەیە کەدەست بڵاو دەبێت لەپەیوەندییەکانی دەرەوەدا. «ئێوە ئەردۆغانتان بینیوە کەکێشەکانی ناوخۆیی لەسیاسەتی دەرەوەدا بەکاردەهێنێت «، بەیراسلی وای وت و بڕواشی وایە لەشکرکێشییەکەی تورکیا لەمانگی تشرینی یەکەمدا بۆ سەر سوریا کاردانەوەی ئەردۆغان بوو لەبەرامبەر کێشە ئابورییەکانی وڵاتەکەی. «پێموایە سوورتر دەبێت لەبێزارکردنی هاوپەیمانەکانی و وەک نیشتمانپەروەرێکی زۆر بەهێز دەردەکەوێت کە لەدەرەوەی وڵات بەحساب پارێزگاری لەبەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی تورکیا دەکات». بەیراسلی باس لەوەش دەکات کەهەڵگەڕانەوەکان ئەوە دەردەخات کەئەو سیاسییە باڵایانەی پێشتر لەئەردۆغان نزیک بوون هێشتا ئامادەن شەڕبکەن لەپێناو دیموکراسی وڵاتەکە. «ئەو کەسانەی نزیکن لەئەردۆغان ترسیان نییە لەڕووبەرووبونەوەی و ئەوەش ئاماژەیەکی ئەرێنییە بۆ گەلی تورکیا». سوعاد کینیکلیئۆغلۆ، ئەندامی پێشووی پەرلەمان لەسەر لیستی ئاکەپە و ئەندامی باڵای سەنتەری توێژینەوەی تورکی لەبەرلین، وتی لەداهاتوودا بۆشایی زیاتر دەبێت بۆ دیالۆگ لەسیاسەتی تورکیادا. «زیادبوونی دەنگی باوەڕپێکراو رێ بەگفتوگۆی زیاتری سیاسی دەدات، بەڵام کەس نازانێت ئەردۆغان کاردانەوەی چی دەبێت بەرامبەر ئەم ئاستەنگانە. ئەوە نەزانراوە گەورەکەیە. ئەردۆغان هێشتا بەهێزترین کارەکتەرە لەسیاسەتی تورکیادا»، کینیکلیئۆغلۆ وات وت. رەخنەگران ئەردۆغان بەداپڵۆسینی ناڕەزایان تۆمەتبار دەکەن. کاندیدی پارتی کوردی هەدەپە لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠١٨‌دا بانگەشەی هەڵبژاردنی لەزیندانەوە بەڕێوە دەبردو لەوێ لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزسیۆندا بوو. بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی پاراستنی رۆژنامەنووسان، تورکیا یەکێکە لەگەورەترین دەستگیرکەری رۆژنامەنووسان لەجیهاندا. جان سەلجوقی، راپرسیکەر و بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی توێژینەوەی ئابوری ئەستەمبوڵ، بڕوایوایە ئەو سیاسیانەی بەئاشکرا قسەدەکەن دژی ئەردۆغان ساتێکی بەرچاو دروستدەکات بۆ ئەوانەی دژی سەرۆکی تورکیان. «رووداوێکی زۆر گەورەیە، بەدڵنیاییەوە ئەردۆغان لەترۆپکیدا نییە»، سەلجوقی ئاماژەی بەوەکرد. لەکاتێکدا سەلجوقی وتی کەناوبانگی ئەردۆغان هەر بەبەرزی ماوەتەوە، بەڵام هەندێک لەدەنگدەرانی پێشووی ئامادەن بڕواننە دەرەوەی ئاکەپە. بەڵام سەلجوقی هۆشداری ئەوەشیدا هێشتا دیار نییە ئاخۆ پارتە جیابووەکان بتوانن دەنگدەران رابکێشن. ئەردۆغان لەکێشمەکێشمدایە لەگەڵ سستی ئابوری ناوخۆ‌و رۆیتەرز لەمانگی ئەیلولدا لە راپۆرتکدا رایگەیاند کەتەنها لەساڵی رابردوودا پارتەکەی نزیکەی یەک ملیۆن ئەندامی لەدەستداوە. ئەردۆغان بانگەشەی ئەوەی کرد زۆربەی زۆری ئەو لەدەستدانە بەهۆی مردنی ئەندامەکانەوە بووە. لەهەینی رابردوودا داودئۆغلۆ داوای دروستکردنی قەوارەیەکی دادوەری سەربەخۆی کرد‌و وتی کەسیستەمی سەرۆکایەتی بۆ ئەوە دروستکرا تاهێندەی دەتوانرێت دەسەڵات بدرێتە سەرۆک. ئەردۆغان لە ریفراندۆمی ٢٠١٧دا لەسەدا ٥١%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا بۆ گۆڕینی سیستەمی پەرلەمانی بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی. ئەمە رێی بۆ خۆشکرد ئۆفیسی سەرۆک وەزیران وەلابنێت و چەندین دەسەڵاتی بەخۆیدا بەبێ گەڕانەوە بۆ رەزامەندی پەرلەمان. سەلجوقی ئاماژەی بەوە کرد لێدوانەکانی داودئۆغلۆ دەربارەی بەهاکانی پارتەکەی زۆر گشتی بوون تاپێشبینی کاریگەرییەکی گەورە بکرێت لەسەر سیاسەتی تورکیا. «بەهەرحاڵ هەموان ئەم قسانە دەکەن، دەبێت بەکردار بیانبینین ئینجا ئەوکات بۆمان روون دەبێتەوە ئەم پارتانە دڵی خەڵکیان رازیکردووە یان نا». سەلجوقی وتیشی هێشتاش ئەم بەهایانە رەنگدانەوەیان هەیە لەنێو رای گشتیدا، ئەمەش وەک ئاماژەیک بەدۆڕانەکەی ئاکەپە لەهەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەمبوڵ لەمانگی حوزەیراندا. لەسەرەتادا ئاکەپە بەجیاوازییەکی کەم دۆڕاندی لەمانگی مارسداو دواتر ئەو هەڵبژاردنە هەڵوەشێندرایەوە، بەڵام ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن دۆڕانێکی گەورەتری بۆ پارتەکە هێنا بەجیاوازی (٨٠٠) هەزار دەنگ لەبەرژەوەندی کاندیدی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی، ئەکرەم ئیمامئۆغلو. بەپێی داتای راپرسییەکانی رێکخراوەکەی، سەلجوقی ئاشکرای کرد کەڕەنگە بەهەردوو پارتەکەی باباجان و داودئۆغلۆ لەسەدا ١٧%ی دەنگەکانی تورکیا ببەنەوە. کینیکلیئۆغلۆ ئەوەی خستەڕوو کەئەو پارتانە فشار دەخەنەسەر ئەردۆغان و پارتەکەی. «پێدەچێت دوو پارتەکە پاڵەپەستۆ دروستبکەن بۆ نێوبانگی ئاکەپە لەبەرئەوەی ئەمە یەکەمجارە کەسایەتی دیار لەپارتەکە جیاببێتەوە. لەچیرۆکی ئاکەپەدا داودئۆغلۆ و باباجان کەسایەتی سەرەکی بوون. نێوبانگی ئەردۆغان بەگەورەیی ماوەتەوە، بەڵام ئەگەری زۆرە بکەوێتە ژێر فشارەوە»، کینیکلیئۆغلۆ وای وت. هەبوونی دوو پارتی پارێزگار بەتایبەتی شتێکی گرنگە، چونکە دەنگدەرە راستڕەوەکان رووی خۆیان بەرەو پارتی چەپی ئۆپۆزسیۆن ناگۆڕن، پارتی جەهەپە، تەنانەت ئەگەر هاوڕاش نەبن لەگەڵ پارتەکەی ئەردۆغان. «ئەم دوو پارتە جێگرەوەیان پێشکەشدەکەن کەڕەنگە لەسەر حسابی ئاکەپە بێت. من دامەزراندنی ئەم دوو پارتە بەسەردەمی دوای ئاکەپە دەبینم، بەڵام بەسەردەمی دوای ئەردۆغان نایبینم»، کینیکلیئۆغلۆ ئەمەی وت.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتوو ده‌ڵێت حزبه‌که‌ى له‌کۆنگره‌ى هه‌شته‌مدا ده‌یه‌وێت گه‌نجان بێنێته پێشه‌وه‌و ده‌بێت گۆڕانکارى جه‌وهه‌رى رووبدات. شێرکۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتووى ئیسلامى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ده‌ڵێت «هیچ کۆنگره‌یه‌ک ناتوانێت سه‌د له‌سه‌دى ده‌نگه ناڕازییه‌کان کۆتایى پێ بهێنێت، گه‌شه‌کردنى یه‌کگرتووش به‌شه‌خسێک و دووان چاره‌سه‌ر نابێت». هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌کاته‌وه تائێستا سێ که‌س خۆیان بۆ پۆستى ئه‌منیدارى گشتى یه‌کگرتوو کاندید کردووه‌و ئه‌وانیش (ئه‌بوبه‌کر کاروانى، هادى عه‌لى، هیوا میرزا) و ده‌شڵێت «مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى باسى ئه‌وه‌ى نه‌کردووه خۆى کاندید ده‌کاته‌وه یان نا». ناوبراو باسى ئه‌وه‌ش ده‌کات ئه‌وانه‌ى خۆیان وا پێناسه کردووه که ریفۆرمخواز بن، مه‌رج نییه پڕۆژه‌که‌یان ریفۆرمى بێت. هاوکات، ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه که‌پڕۆژه‌یه‌ک هه‌یه ژماره‌ى ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتوو له (35) که‌سه‌وه زیادبکرێت بۆ (41 یا 43) که‌س، ئه‌وه‌ش کۆنگره بڕیارى له‌سه‌رده‌دات و یه‌کلایده‌کاته‌وه. هاوڵاتى: یه‌کگرتوو (28 و 29)ی مانگ کۆنگره ده‌به‌ستێت باس له‌وه‌ده‌کرێت سێ که‌س (ئه‌بوبه‌کر کاروانى، هادى عه‌لى، هیوا میرزا) خۆیان کاندیدده‌که‌ن بۆ پۆستى ئه‌منیدارى یه‌کگرتوو؟ ئایا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین باسى ئه‌وه‌ى کردووه خۆی کاندید ده‌کاته‌وه؟ شێرکۆ جه‌وده‌ت: مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیدا باسى ئه‌وه‌ى نه‌کردووه خۆم کاندید ده‌که‌مه‌وه، به‌ڵام ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى ئه‌میندارو ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى تا رۆژى کۆنگره کراوه ده‌بێت، هه‌ر ئه‌و ناوانه‌ى جه‌نابتان باستان کرد باسى ئه‌وه‌یان کردووه خۆیان بۆ پۆستى ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوو کاندید ده‌که‌ن و تا رۆژى کۆنگره بوار هه‌یه بۆ خۆپاڵاوتن و تا ئه‌وکاته‌ش بوار هه‌یه که‌سێک خۆى بکێشێته‌وه له خۆکاندیدکردنى. هاوڵاتى: ئه‌بوبه‌کر کاروانى کاندیدى ئه‌میندارى گشتى بۆ کۆنگره‌ى هه‌شته‌مى یه‌کگرتوو، له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌ڵێت ئاراسته‌ى جیاواز له‌ناو یه‌کگرتوودا هه‌یه‌و شکڵ و شێوه‌یان بۆ ئه‌م کۆنگره‌یه گرتووه؟ شێرکۆ جه‌وده‌ت: مه‌سه‌له‌ى جیاوازى له‌بیروبۆچوون ئه‌سڵه‌ن ئه‌وه زه‌روره‌ته‌و حاڵه‌تێکى سروشتییه، هه‌ر حزبێکى زیندوو بێت ده‌بێت بۆچوونى جیاوازى تێدا بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر بۆچونى جیاوازى تێدا نه‌بێت نائاساییه. وا نایبینم باڵێک له‌ناو یه‌کگرتوو بیه‌وێت ریفۆرم بکات و باڵه‌که‌ى دیکه نه‌یانه‌وێت ریفۆرم بکرێت، ئه‌وانه به‌دیدى من وا نییه، مه‌سه‌له ئه‌وه نییه ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌ى گرت ریفۆرمخوازه‌و ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌ى نه‌گرت ریفۆرمخواز نییه‌و دژى ریفۆرمه‌و واى نابینم، مه‌سه‌له‌که جیاوازی بیروبۆچوونه بۆ کاراکردنه‌وه‌ى باشترکردنى یه‌کگرتوو، ئێستا ئه‌و جیاوازییه یه‌کێک له‌گه‌ڵ که‌سێکى دیکه جیاوازه، به‌ڵام ئه‌وه نییه ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌ى گرت پێى بوترێت ریفۆرمخوازى ناو یه‌کگرتوو، ئه‌وه‌ى ره‌خنه نه‌گرێت دژى ریفۆرمه. هاوڵاتى: به‌ڵام که یه‌کگرتوو له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌سه‌دا 50%ی ده‌نگه‌کانى که‌مى کرد، ئه‌وانه‌ى خۆیان به ریفۆرمخواز ده‌زانى داواى له‌سه‌رکارلادانى ئه‌و که‌سانه‌یان کرد که‌به‌رپرس بوون له‌و شکسته‌و یه‌کگرتوو ئیجرائاتى نه‌کرد به‌رانبه‌ریان؟ شێرکۆ جه‌وده‌ت: ئه‌و مه‌وزوعى ریفۆرمخواز‌و نا ریفۆرمخوازه ته‌عبیرێکى هه‌ڵه‌یه، ئه‌وانه‌ى باسى ریفۆرمخوازى ده‌که‌ن له‌ناو یه‌کگرتوو پڕۆژه‌که‌یان له‌وانه‌یه ریفۆرمخوازى نه‌بێت، ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێکى ته‌بیعییه زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى کۆنگره یه‌کلایده‌که‌نه‌وه‌و ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، کۆنگره نوێبوونه‌وه‌یه‌و ئه‌ندامانى کۆنگره زۆرینه به‌کام لادا ده‌که‌وێت ئه‌وه سه‌رده‌که‌وێت. گۆڕانکارى جه‌وهه‌رى ده‌بێت له‌ناو یه‌کگرتوودا رووبدات، یه‌کگرتوو هه‌موو ده‌رئه‌نجامه‌کانى ئه‌وه نه‌بووه که‌بوترێت که‌موکوڕییه‌کانى خۆى بووه، به‌ڵام دۆخه‌که‌و واقعه‌که دافعى سه‌ره‌کى بووه، خۆمان ده‌زانین له‌هه‌رێمى کوردستاندا شتێک نییه به‌ناوى سیاسه‌تکردن به‌دامه‌زراوه‌یى، سیاسه‌تکردن لاوازە وه‌کو حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌روه‌رى یاسا، هێشتا له‌هه‌رێمى کوردستاندا نه‌گه‌شتووین به‌هه‌نگاوى دیموکراسى. هاوڵاتى:ده‌وترێت سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین جێگرى قبوڵ نییه، به‌ڵکو یاریده‌ده‌رى قبوڵه بۆ ده‌ڤه‌ره‌کانى سلێمانى و هه‌ولێرو دهۆک، کاتى ئه‌وه هاتووه ده‌سه‌ڵات و ئه‌رکه‌کان دابه‌ش بکرێت؟ شێرکۆ جه‌وده‌ت: کاتى ئه‌وه هاتووه یه‌کگرتوو زیاتر موئه‌سه‌ساتى و به‌دامه‌زراوه‌یى ئیش بکات، گه‌شه‌کردنى یه‌کگرتوو به‌شه‌خسێک و دووان چاره‌سه‌ر نابێت. کارى دامه‌زراوه‌یى یانى دابه‌شکردنى ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاته‌کان و دابه‌شکردنى کاره‌کان که‌بڕیارى جه‌ماعى و میهه‌نییه‌ت بێت و داڕشتى پلان و ستراتیژ بگرێته‌وه‌و پێکه‌وه کارکردن له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وکاته دوورکه‌وتنه‌وه له‌شه‌خسه‌نه دروستده‌بێت و دوور ده‌بێت له‌بڕیارى تاکه‌که‌سى. هاوڵاتى: تاچه‌ند کۆنگره‌ى هه‌شته‌مى یه‌کگرتوو ده‌نگى ناڕازى کادرانى یه‌کگرتوو کۆتایى پێده‌هێنێت؟ شێرکۆ جه‌وده‌ت: هیچ کۆنگره‌یه‌ک ناتوانێت سه‌د له‌سه‌دى ده‌نگه ناڕازییه‌کان کۆتایى پێبهێنێت، چونکه جارى واهه‌یه له‌وانه‌وه ناڕازییه‌که هه‌ندێک زانیارى لا نه‌بێت که‌تێده‌گات ناڕه‌زایه‌تییه‌که‌ى نامێنێت، یا جارى واهه‌یه ناڕازییه‌که له‌سه‌ر حه‌قه‌و پێویسته گوێى لێبگیرێت، به‌ڵام ره‌نگه بوار‌و ئیمکانیات نه‌بێت بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تییه‌که‌ى، گرنگ ئه‌وه‌یه ئایا کۆنگره‌ى یه‌کگرتوو ده‌بێته پێچێکى گرنگ له‌داهاتووى یه‌کگرتوودا به‌ره‌و کارابوون و کاریگه‌رى زیاترى هه‌بێت له‌ساحه‌که‌یا، ئه‌و ئامانجه گرنگه به‌رجه‌سته ببێت. هاوڵاتى: چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ک پێشکه‌ش کراون که‌ژماره‌ى ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتوو له (35) که‌سه‌وه بۆ (41 یا 43) که‌س زیاد بکرێت، ئه‌مه له‌پێناو هێنانه پێشه‌وه‌ى گه‌نجانه یا کپکردنه‌وه‌ى ده‌نگى ناڕازییه‌کان؟ شێرکۆ جه‌وده‌ت: پڕۆژه‌یه‌ک هه‌یه‌و بایه‌خدانى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتووه به‌هێنانه پێشه‌وه‌ى گه‌نجان، ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ژماره‌یان زیادبکرێت و له‌کۆنگره‌دا بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت و ئه‌وه ده‌بێته به‌شێک له‌په‌یڕه‌و له‌کۆنگره‌دا، زیادکردنى ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى (41 بۆ 43) که‌س باس ده‌کرێت.