سازادنى: ئارا ئیبراهیم فه‌رمانده‌ى گشتى فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانى 70ى یه‌کێتى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات لیژنه‌یه‌کى باڵا پێکهێنراوه بۆ یهکخستنهوهو چاکسازى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و ئیراده‌یه‌کى باش دروستبووه. مسته‌فا چاوڕه‌ش، فه‌رمانده‌ى گشتى فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانى 70ى یه‌کێتى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتىجهختلهوه ده‌کاته‌وه کهنێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان داواى لێکردوون کارى یه‌کخستنه‌وه‌ى چاکسازى ئه‌نجامبدرێت و بۆ ئه‌و پرسه‌ش راپۆرت ئاماده ده‌کرێت و دواتریش جارى دیکه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى هه‌رێمدا ئهنجامدهدهنهوه. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و بودجه کاتى ده‌وێت و ده‌شڵێت «وڵاتانى هاوپه‌یمانان به راستى فشارمان لێده‌که‌ن بۆ یهکخستنهوهو ئه‌نجامدانى چاکسازى» هاوڵاتى: به‌شداربوونى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم له‌کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و یه‌که‌کانى 70و 80 رۆڵى ده‌بێت و ئیراده دروستده‌کات لهخێراکردنى یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کان؟ مسته‌فا چاوڕه‌ش: له‌کۆبوونه‌وه‌که به‌شداربووین هه‌موو ئه‌وانه‌ى که له‌وێبوون، به‌به‌شدارى سه‌رۆکى هه‌رێمیشه‌وه ئیراده‌یه‌کى باش هه‌یه بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، دیاره کۆمه‌ڵێک کێشه‌و گرفت هه‌یه که تائێستا نه‌توانراوه هێزه‌کانى پێشمه‌رگه چاکسازى تێدابکرێت و یه‌کبخرێته‌وه، به‌ڵام رێکه‌وتن کرا له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆیه‌کى سێ کاتژمێرى ئه‌نجامدرا، هه‌موو ئه‌وانه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بوون له‌وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ى یه‌که‌ى 70و 80 و له‌هه‌ردوو جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم لیژنه‌یه‌کى باڵا پێکهێنراوه‌و ئه‌مڕۆش کۆبونه‌وه‌ى دیکه ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى مانگێک بۆ دوومانگدا چۆنێتى چاکسازى و رێکخستنى پێشمه‌رگه به‌ته‌واوى یه‌کلایی بکه‌ینه‌وه، چونکه ئه‌وه هه‌ر به‌قسه‌و بڕیار ناکرێت، ئیراده‌یه‌کى باش له‌هه‌موو لایه‌که‌وه هه‌یه بتوانین به‌رنامه‌ى باش داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ى لیژنه‌که شته‌کان گه‌ڵاڵه بکات و ئاماده‌ى بکه‌ین و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى هه‌رێم و هه‌ردوو جێگره‌که‌ى دابنیشینهوهو گفتوگۆى له‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه. هاوڵاتى: تائێستا 14 لیواى یه‌کگرتوو هه‌یه له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، پرسى یه‌کخستنه‌وه‌ى یه‌کانى 70 و 80 خرانه ناو چه‌ند لیوایهکهوه خه‌رجى و کاتى زۆرى ده‌وێت؟ مسته‌فا چاوره‌ش: به‌ڵێ خه‌رجى زۆرى ده‌وێت، خۆ به‌گاڵته ناکرێت، ئه‌و لیژنه‌یه که دروستبووه گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌کانى ئه‌و پرسانه ده‌که‌ن که‌په‌یوه‌ندیدارن بهیهکخستنهوهى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌وه، ساڵێکى ده‌وێت باره‌گاى سه‌ربازى و جلوبه‌رگ و پێداویستى زۆرى ده‌وێت، راهێنان و مه‌شقى پێشمه‌رگه‌ى ده‌وێت و مووچەکهیان چۆن ده‌بێت هه‌مووى له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و لیژنه‌یه گفتوگۆى له‌سه‌رده‌کات و راپۆرتێکى ته‌واو ئاماده ده‌کرێت، چه‌ند دانیشتنێکى ده‌وێت، مادام نیه‌تى باش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى جێبه‌جێ بکرێت. هاوڵاتى: سه‌رۆکى هه‌رێم له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا بۆچوونى چى بوو بۆ یهکخستنهوهو چاکسازى هێزه‌کان کهفهرماندهى گشتى هێزه چه‌کداره‌کانى هه‌رێمى کوردستانه؟ مسته‌فا چاوڕه‌ش: نێچیرڤان بارزانى باسى له‌وه‌کرد که‌ئه‌مه یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵتاندا داده‌نیشم، هیوادارم بتوانین به‌هه‌موو لایه‌کمان هه‌نگاوى باش بنێین بۆ ئه‌م چاکسازیی و یهکخستنهوهو راپۆرت ئاماده بکه‌ن تا چاره‌سه‌رى هه‌موو لایه‌نه‌کانى بکه‌ین و جێبه‌جێى بکه‌ین. هاوڵاتى: ده‌وترێت جیاوازى مووچەو ده‌رماڵه له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و ئه‌فسه‌رانى هێزه‌کانى 70ى یه‌کێتى و 80ی پارتیدا هه‌یه؟ مسته‌فا چاوڕه‌ش: هه‌موو شته‌کانمان جیاوازه، جلوبه‌رگ و مووچەو دهرماڵهکانیش، که‌موکوڕى له‌هه‌مووى هه‌یه‌و هه‌وڵده‌درێت شتێکى وا دروستبکه‌ین بۆ هه‌موو لایه‌ک وه‌ک یه‌ک بێت. هاوڵاتى: رۆڵى ئه‌مریکاو به‌ریتانیاو وڵاتانى ئه‌وروپى چۆنه له‌پرسى یهکخستنهوهو چاکسازى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دا؟ مسته‌فا چاوڕه‌ش: وڵاتانى هاوپه‌یمانان به‌ڵێنیانداوه ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌نگاوى باش بنێین و چاکسازى ئه‌نجامبده‌ین و یهکخستنهوهکان کارى له‌سه‌ربکه‌ین و جێبه‌جێ بکرێت، یارمه‌تى هه‌موو ئه‌و لیوایانه ده‌ده‌ن که یه‌کده‌خرێته‌وه، به راستى فشاریشمان لێده‌که‌ن کهکارهکان ئه‌نجامبده‌ین. ئێستا دوو لیوایان هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان چه‌کداریان ده‌که‌ن و مه‌شق و راهێنانیان پێده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ى که‌ماون ئیشه‌ڵا ده‌بێت لیوایان بۆ پێکبهێنین تاچهکدار بکرێن و مه‌شقیان پێبکرێت له‌لایه‌ن وڵاتانى هاوپه‌یمانانه‌وه. هاوڵاتى: واتا بێجگه له 14 لیوا یهکگرتووهکهى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، دوو لیواى دیکه یه‌کخراوه‌ته‌وه؟ مسته‌فا چاوڕه‌ش: به‌ڵێ دوو لیواى دیکه‌مان رێکخستۆته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بڕوات و لیواکانى دیکه یه‌کبخه‌ینه‌وه به‌ڵێنیانداوه هاوکارى ته‌واوى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بکه‌ن. هاوڵاتى: پارتى و یه‌کێتى بهکردارى ئیراده‌ى به‌هێزیان هه‌یه بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه؟ مسته‌فا چاوڕه‌ش: ئه‌گه‌ر ئیراده نه‌بێت ناتوانین و ئه‌وکاته به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌کانیش ناکه‌ین، به‌ڵام ئیراده له‌هه‌ردوولاوه هه‌یه، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو کارى تێدا ده‌که‌ین، لیژنه باڵاکه کاره‌کانى خۆى ده‌کات و بزانین چه‌ندى ده‌توانین بکه‌ین.
ئارا ئیبراهیم ماوه‌ى (12) ساڵه حکومه‌تى هه‌رێم دابه‌شکردنى زه‌وى به‌فه‌رمى راگرتووه‌و هه‌زاران که‌سیش چاوه‌ڕێى دهستپێکردنهوهین تاسوودمهند بن وه‌ک فه‌رمانبه‌رانى دیکه. وه‌زاره‌تى شاره‌وانیش رایدەگەیەنێت دەستپێکردنەوە بڕیارى حکومه‌تى ده‌وێت. کوردۆ عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» له‌ساڵى 2007 دابه‌شکردنى زه‌وى به‌فه‌رمى راگیراوه‌و تائێستا هیچ بڕیارێک نییه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى، چونکه ده‌بێت سه‌رۆکى حکومه‌ت بڕیارى له‌سه‌ر بدات». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له‌ناو وه‌زاره‌تى شاره‌وانى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتییان هه‌یه ناوى ده‌رچووه بۆ زه‌وى وه‌رگرتن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌وتووه‌ته دواى ساڵى 2007 تائێستا وه‌رینه‌گرتووه. به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى وتی: هه‌رکات سه‌رۆکى حکومه‌ت بڕیارى له‌سه‌ربدات، به‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ده‌وترێت چه‌ند زه‌وى هه‌یه بۆ دابه‌شکردن، ئه‌وکات به‌پێى ماسته‌رپلان وه‌ڵامى ئهنجومەنى وه‌زیران ده‌درێته‌وه. لەئێستادا ناوی هەزاران کەس لەوەزارەتی شارەوانیە کەداوای زەوییان کردوە لەڕێگەی وەزارەت و فەرمانگەکانی خۆیانەوە. وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه دابه‌شکردنى زه‌وى بۆ بڕیاردان له‌سه‌رى تائێستا له‌به‌رنامه‌ى کارى حکومه‌تدا نه‌بووه. سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «له‌زۆربه‌ى کۆبوونه‌وه‌کان باسى ئه‌وه کراوه ده‌بێت چاره‌سه‌رى پرسى داواکارى زه‌وى دابه‌شکردن بکرێت، به‌ڵام زه‌وى خه‌ریکه له‌ناو ماستهرپلانى شار‌و قه‌زاکاندا نامێنێت، زه‌وییه‌کى زۆر دابه‌شکراوه«. ناوبراو ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه تائێستا نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ى کاره‌وه تابڕیارى له‌سه‌ر بدرێت، وتیشى «له‌کابینه‌ى پێشوو باسله‌وه کرا کهدابهشکردنى زه‌وى که راگیراوه کار له‌سه‌ر دابه‌شکردنى شوقه بکرێت که به‌شێوه‌ى ستونییه، به‌ڵام خۆتان ده‌زانن خه‌ڵک خواستى له‌سه‌ر زه‌وییه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه راگیراوه بهکاتیى تاچاره‌سه‌رى بۆ ده‌دۆزرێته‌وه«.
شاناز حه‌سه‌ن دادوەرانی ناڕازیی گەرمیان بەشێوەیەکی کاتیی مانگرتەنکەیان هەڵپەسارد، ئەوەش وەکو مۆڵەتێکی کاتیی بۆ حکومەت تا داواکاریەکانیان جێبەجێ بکات. دوێنێ سێشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌مى 2019 دادوه‌رو داواکارانى گشتى له‌گه‌رمیان پاش هه‌شت رۆژ له‌مانگرتن کۆتای‌یان پێهێناو چوونه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان که‌بڕیاره لیژنه‌یه‌کى په‌رله‌مانى له‌فراکسیۆنه جیاوازه‌کان بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌داواکاریه‌کانیان سه‌ردانیان بکه‌ن. بورهان محه‌مه‌د، داواکارى گشتى له‌گه‌رمیان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» مانگرتنه‌که‌مان شکاند بۆ ئه‌وه‌ى بوارێک بده‌ین به‌و لیژنه‌یه‌ى که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه پێکهاتووه‌و بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌ردانمان بکه‌ن و لێکۆڵینه‌وه له‌داواکاریه‌کانمان و ره‌وشى دادوه‌رى له‌گه‌رمیان ده‌که‌ن». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد داوایان کردووه هه‌ڵگرتنى سزا له‌سه‌ر دادوه‌ران هه‌ڵبگیرێت، چونکه به«نایاسایی» ده‌زانن. بورهان محه‌مه‌د وتیشى «له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و هاوڵاتیان مانگرتنه‌که‌مان شکاندووه و ده‌چینه‌وه سه‌ر کاره‌کانمان تا لیژنه‌که‌ش کاره‌کانى خۆى بکات». له‌په‌رله‌مانى کوردستان لیژنه‌یه‌کى پێنج که‌سى پێکهاتووه، به‌سه‌رۆکایه‌تى جه‌لال محه‌مه‌د، له‌فراکسیۆنى گۆڕان، رۆژان محه‌مه‌د له‌فراکسیۆنى یه‌کێتى و کاوه عه‌بدولقادر له‌فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ و ئه‌رشه‌د حسێن له‌فراکسیۆنى پارتى و رۆبینه ئویملک له‌فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى. جه‌لال محه‌مه‌د، سه‌رۆکى لیژنه‌ى بدواداچون بۆ که‌یسى دادوه‌ره‌کانى گه‌رمیان، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى»لیژنه‌یه‌کى پێنج که‌سیمان پێکهێناوه له‌سه‌رجه‌م فراکسیۆنه جیاوازه‌کان هه‌م سه‌ردانى دادوه‌ره مانگرتوه‌کان ده‌که‌ین و هه‌م سه‌ردانى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ده‌که‌ین، تابتوانین راپۆرتێکى گونجاو ئاماده‌بکه‌ین بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى». ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد گله‌یى و ره‌خنه‌ى دادوه‌ره مانگرتووه‌کان و ئه‌و رێکارانه‌ى له‌ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌یه به‌ڕاپۆرتێک ئاگاداری ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ده‌که‌ین و بۆ راى گشتى بڵاویده‌که‌ینه‌وه. لیژنه‌که له‌ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ست بهسهردانکردن ده‌که‌ین بۆ لاى دادوه‌ره مانگرتووه‌کان و گوێیان لێده‌گرین. جه‌لال محه‌مه‌د وتیشى «خاڵى ناکۆک و گرفته‌کان ده‌که‌ینه پرسیار‌و هه‌وڵده‌ده‌ین وه‌ڵامیان وه‌رگرین و له‌ڕێگه‌ى وه‌ڵامه‌کانه‌وه کارى له‌سه‌ر بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه ئه‌نجامێک بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى و راى گشتى».
ئارا ئیبراهیم (680) ملیار دینارى مووچەى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم که له‌بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراقدا بڕیارى له‌سه‌ر دراوه هێشتا ره‌وانه‌ى هه‌رێم نه‌کراوه‌و حکومه‌ت چاوه‌ڕێى ناردنى ده‌کات. حکومەتی عێراق (10) مانگە مووچەی پیشمەرگەی نەناردووە کە بۆ هەر مانگێک (68) ملیار دینار دەکات، کۆی گشتی (10) مانگەکەش دەکاتە (680) ملیار دینار. مووچەى سێ مانگى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان دواکه‌وتووه‌و چاوه‌ڕێى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌که‌ن تا له‌ڕێگه‌ى ناردنى بودجه‌ى پێشمه‌رگه‌وه مانگێک ئه‌و دواکه‌وتنه رێکبخرێته‌وه. وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت «هه‌رکات ئه‌و بودجه‌یه بگاته هه‌رێم حکومه‌ت بڕیارى له‌سه‌رده‌دات بۆچى خه‌رجى ده‌کات، بۆ مووچە ده‌بێت یان پرۆژه‌و کارى دیکه«. سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «گفتوگۆى له‌سه‌ر نه‌کراوه ئه‌گه‌ر مووچه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه نێردرا بۆ حکومه‌تى هه‌رێم، حکومه‌ت بیر له‌وه‌ده‌کاته‌وه که‌ئه‌و بڕه‌ى دێت بۆ مووچە به‌کاریبهێنێت یان نا، به‌ڵام ئه‌و بڕه به‌شى مووچەى مانگێک ناکات و مووچە (881) ملیار دینارى ده‌وێت بۆ مانگێک، تائێستا گفتوگۆى له‌سه‌ر نه‌کراوه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین وه‌ریبگرین له‌به‌غدا». ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا باسى دۆخى عێراق کراوه کهدۆخهکان دابمرکێته‌وه گفتوگۆکانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و عێراق ده‌ستپێده‌کاته‌وه. سه‌میر هه‌ورامى وتیشى «له‌گفتوگۆکانى حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا ئه‌نجامى زۆر باش سه‌باره‌ت به‌داهات و نه‌وت و بودجه‌و مووچه هه‌بووه، له‌سه‌ر ئاستى لیژنه هونه‌رى و یاساییه‌کان نوقته خرایه سه‌ر ئه‌و کێشانه‌ى هه‌مانه هه‌مووى دیارى کرابوو، قۆناغى زۆر باشى بڕیبوو چاوه‌ڕێین گفتوگۆکان ده‌ستپێبکه‌ینه‌وه، حاڵى حازر گفتوگۆکان راوه‌ستاوه«.
ئارا ئیبراهیم سه‌رۆک کۆمارى عێراق له رێگه‌ى ره‌شنووسی هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراقه‌وه ده‌یه‌وێت کاراکته‌رى به‌هێز بنێرێته په‌رله‌مانه‌وه‌و بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردنه‌کان زیادبکات لهپارێزگاکانهوه بۆ ئاستى قه‌زاکان. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌دوو رۆژى رابردوودا ره‌شنوسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنى له‌عێراقدا ره‌وانه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى کرد‌و دواتر ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌کرێت تاگفتوگۆى له‌سه‌ربکرێت و دواتر په‌سه‌ندبکرێت. به‌پێى ره‌شنووسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان، عێراق له (18) بازنه‌وه که به‌سه‌ر پارێزگاکاندا دابه‌شبووه زیادده‌کرێت بۆ (233) بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستى قه‌زاکان و ژماره‌ى کورسیه‌کان له (329) بۆ (222) کورسى که‌مده‌کاته‌وه‌و رۆڵى حزبه‌کان لاواز ده‌کات و به‌هێزى کاندیده‌کان له‌ڕووى جه‌ماوه‌رییه‌وه رۆڵ ده‌بینن بۆ سه‌رکه‌وتنیان بۆ په‌رله‌مان. به‌رپرسى مه‌کته‌بى هه‌ڵبژاردنى یه‌کگرتووى ئیسلامى ده‌ڵێت زیادکردنى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن واده‌کات حزبه گه‌وره‌کان زیاتر ساخته‌کارى بکه‌ن. هێمن ئه‌سکه‌نده‌ر، به‌رپرسى مه‌کته‌بى هه‌ڵبژاردنى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌م هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه به‌م شێوه‌یه خراپه‌و عێراق پاک و بێگه‌ردى هه‌ڵبژاردن تێیدا له‌ژێر پرسیارى قورسدایه، له‌به‌رئه‌وه کهبازنهى هه‌ڵبژاردن زیاد ده‌که‌ی و حزبى مونافس هه‌یه‌و ئه‌و زیادکردنى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنه واده‌کات حزبه گه‌وره‌کان زیاتر ساخته‌کارى بکه‌ن». ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد، لیستى تاکه‌که‌سى گرنگى پێدراوه‌و رۆڵى حزبى سیاسى نه‌هێشتۆته‌وه‌و ئه‌مه‌ش واده‌کات بکه‌ویته ژێر کاریگه‌رى حزبه گه‌وره‌کانه‌وه، وتیشى «حزبه گه‌وره‌کان رێکخستنیان باشتره‌و ئه‌ندام و کادریان زیاتره له‌هه‌موو قه‌زاو ناحییه‌کان ده‌نگه‌کان بۆ حزبى گه‌وره ده‌ڕوات، به‌ڵام حزبه بچوکه‌کان ده‌نگیان که‌مه له‌قه‌زاکان و ناتوانن وه‌ک پێویست کورسى ببەنه‌وه«. به‌رپرسى مه‌کته‌بى هه‌ڵبژاردنى یه‌کگرتوو پێیوابوو به‌رنامه‌یه‌ک هه‌یه له‌عێراقدا له رێگه‌ى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌وه حزبه ته‌قلیدییه‌کان لاواز بن بۆ ئه‌وه‌ى دیوى دووه‌مى سیاسییه‌کان بێنه پێشه‌وه. ئه‌ندامێکى ژورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو ئه‌م هه‌وارى یاسای هه‌ڵبژاردنه تێبینى زۆرى له‌سه‌ره‌و جارێکى دیکه شیعه ده‌توانن دوو له‌سه‌ر سێى کورسییه‌کان ببه‌ن و حکومه‌ت پێکبهێنن. وریا محه‌مه‌د ، ئه‌ندامى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «کاتى خۆى کاک نه‌وشیروان له‌چه‌ندین بۆنه‌دا باسى له‌وه‌کردووه کورسییه‌کانى په‌رله‌مان ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ک دابه‌شبکرێت که‌هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌توانێت 2 له‌سه‌ر 3ى کورسییه‌کان ببات تا بڕیار ته‌نها لاى نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌بێت، له‌م هه‌مواره‌دا جارێکى تر شیعه ده‌توانێت زۆرینه‌ى په‌رله‌مان ببات و به‌ته‌نها حکومه‌ت پێکبهێنێت». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد دابه‌شکردنى بازنه‌کان به‌پێى قه‌زاکان نه‌یوتووه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک قه‌زاکان بکرێته بنه‌ما بۆ هه‌ڵبژاردن «هه‌ڵه‌ى زۆرى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ بووه‌و بنه‌ماى زانستى تێدا نییه که‌عێراق بکرێته 262 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن». هاوکات، بیلال سوله‌یمان، به‌رپرسى حکومه‌ت و په‌رله‌مانى کۆمه‌ڵى ئیسلامى به هاوڵاتى وت «ئه‌و هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه به‌مشێوه‌یه زۆر خراپه‌و ئه‌و هه‌موو بازنه‌یه لهمهسڵهحهتى هێزه بچوکه‌کاندا نیه‌و حزبه گه‌وره‌کان ده‌توانن کورسى بهێنن و رۆڵى حزبه‌کانى لاواز کردووه، حزبه گه‌وره‌کان حزبه بچوک و ناوه‌نده‌کان قوت ده‌دات». بیلال سوله‌یمان، پێشیوابوو گۆڕانکارى له‌کۆمسیۆن خاڵێکى ئیجابییه‌و له‌گه‌ڵیدان که‌خه‌ڵکى بێلایه‌ن له‌ناو کۆمسیۆندا هه‌بێت، وتیشى:» هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان چاره‌سه‌رى کێشه‌کان ناکات ئه‌گه‌ر رێگرى لهساختهکارییهکان نه‌کات، چونکه ده‌رکردنى یاساى نوێ ده‌بێته ته‌جروبه‌ى نوێ، دیسان ده‌بێت حزبه‌کان خه‌ریکى تاقیکردنه‌وه‌ى یاساکان بن». سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت که‌مکردنه‌وه‌ى ژماره‌ى کورسى په‌رله‌مانى عێراق داواکارییه‌کى جه‌ماوه‌رییه. ڤیان سه‌برى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «تائێستا وه‌کو فراکسیۆن خوێندنه‌وه‌ى ته‌واومان نه‌کردووه بۆ ئه‌و ره‌شنووسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌ى عێراق، چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ین له‌ئاینده‌دا بێته ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌وکات گفتوگۆى له‌سه‌رده‌که‌ین». سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق که‌مکردنه‌وه‌ى ژماره‌ى کورسى په‌رله‌مانى عێراق داواکارییه‌کى جه‌ماوه‌رییه، به‌ڵام به‌پێى ده‌ستور پێچه‌وانه‌یه که‌ده‌ڵێت (100) هه‌زار هاوڵاتى پێویسته یه‌ک ئه‌ندامى هه‌بێت نوێنه‌رایه‌تیان بکات»، عێراق (38) ملیۆن که‌سه به‌پێى ئامارى نافه‌رمى و (329) کورسى په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه«. ڤیان سه‌برى، وتیشى:» هه‌موو لایه‌نه سیاسیى و کوتله‌کان له‌گه‌ڵ که‌مکردنه‌وه‌ى ژماره‌ى کورسییه‌کانى په‌رله‌مانى عێراقدان». راوێژکارێکى سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێیوایه تاچارهنوسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن له‌په‌رله‌مانى عێراق یه‌کلانه‌کرێته‌وه ناتوانرێت تێگه‌شتنى ته‌واو هه‌بێت له‌سه‌ر ئامانجى هه‌موارى یاساکه. هاوژین عومه‌ر راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» چاره‌نووسى ئه‌م ره‌شنوسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه جارێ دیار نییه، چونکه وردکردنه‌وه‌ى ده‌وێت، هه‌ر قه‌زایه‌ک له‌سه‌د هه‌زار که‌متر بێت له‌گه‌ڵ قه‌زایه‌کى دیکه ده‌مج ده‌کرێت که له‌ڕووى ده‌نگده‌رانه‌وه بگه‌نه (100) هه‌زار ده‌نگده‌ر». ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد، په‌رله‌مان ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ى ژماره‌ى کورسییه‌کان بدات، وتیشى:»بۆچوونى شاره‌زایانى هه‌ڵبژاردن وه‌رگیراوه‌و سیستمى سنتلیگۆى تێدا نه‌هێشتووه که‌سیسته‌م بووه بۆ حزبه بچوکه‌کان و مامناوه‌نده‌کان».
هاوڵاتى ئەندامانی رێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش) لەئەفغانستان ناکۆکیی زۆریان کەوتۆتە نێوان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەسەر ئەوەی کێ بەهەڵگەڕاوە لەقەڵەمدەدەن، بەگوێرەی ئاخاوتێنێکی ئەمدواییانەی سەر تەلەگرام کە لەلایەن بڵاوکراوەی سەلام تایمزەوە بینراوە. پەیامەکان، کە لە 20 ئەیلولەوە پۆستکراون، ناکۆکی دەردەخەن له‌سه‌ر ئەوەی گروپە میلیشیاکانی دیکەی جگە لە داعش هەڵگەڕاوەن یان نا، کەئەوان پێی دەڵێن «مورتەد». یەکێک لەو گروپانە بزوتنەوەی تەحریکی تاڵیبانی پاکستانیە بەناوی (تەحریک). تەحریک، لەدامەزراندنیەوە لەکانونی یەکەمی 2007، پەیوەندیی هەبووە بە تاڵیبان و قاعیدەی ئەفغانستانەوە، کههەردووکیان رکابەری داعشن کەکێبڕکێ دەکەن بۆ بردنەوەی شوێنکەوتووان و هەندێکجاریش ده‌که‌ونه پێکدادانه‌وه. لەتشرینی یەکەمی 2018، تەحریک نامیلکەیەکی رێنمایی (12) لاپەڕەیی بڵاوکردەوە کە بەشێکی تێدابوو رایده‌گه‌یاند کهئەندامانی داعشی خوراسان هەڵگەڕاوەن. ئەندامانی داعش لەپێگەکانی تاڵیبان لەئەفغانستان لەتشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا. زۆر له‌ئەندامانی داعش ئەندامی پێشووی تەحریکی تاڵیبان پاکستان (تەحریک) بوون. لەئاخاوتنێکی ئەلەکترۆنیی ئەمدواییانەدا، ئەندامانی داعش دەبینرێن مشت‌ومڕ دەکەن دەربارەی ئەوەی ئاخۆ تەحریک کافرن یان نا. لەهەوڵێکدا بۆ کپکردنەوەی مشتومڕەکە، بەکارهێنەری ئه‌کاونته ئەلەکترۆنیەکەی داعشی خوراسان «محەمەد بن قاسم» دواتر وتارێکی بڵاوکردەوە هۆشداریدەدات لەوەی تەحریک لەڕاستیدا هەڵگەڕاوەن. وتارەکە پرسیاری ئەوە دەکات و دەڵێت «هەڵگەڕاوەکانی تاڵیبان لەپاکستان ... بەموجاهیدینی رێزداری داعش دەڵێن کافر‌و خەواریج، کەواتە جیاوازی چییە لەنێوان تاڵیبانی ئەفغانی و تەحریکی پاکستانیدا؟» دەشڵێت «داوا لەئەندامانی داعش دەکەم ئامانجە سەرەکیەکە لەبیرنەکەن و رێ بەو دووڕووانە نەدەن گومان لە دڵەکانتاندا دروستبکەن و خوا نەکات گومڕاتان بکەن.» فەرمانیکرد بەوەی کە «ئەوەی پێتان دەکرێت تەنیا جێهێشتنی ئەم ئه‌کاونته ئەلەکترۆنیانەیە. موسڵمانانی دیکەش لەم پیلانانە ئاگاداربکەنەوەو هەرگیز ئەو بابەتانە تاوتوێ مەکەن لەلایەن ئەوانەوە هێنراونەتە گۆڕێ.» بەکارهێنەرانی نێو گروپەکەی داعشی خوراسان لەسەر تەلەگرام بەشێوەیەکی ئاسایی باس لەبوونی «سیخوڕ» دەکەن لەنێو ئه‌کاونت و گروپەکانداو ئەو راستییە دەردەخەن کە کارگێڕانی ئەلکترۆنی داعش ماوەیەکی خراپ بەسەردەبەن بەهۆی ئەوەی نازانن متمانە بەکێ بکەن. ئەمینوڵا شارق، شرۆڤەکاری کاروباری سیاسی لەکابوڵ وتی «سەرکردەکانی داعش هەوڵدەدەن ئەندامانیان پێکەوە بهێڵنەوەو وادەربخەن کەهەموویان یەکگرتوون، بەڵام بۆچوونە جیاوازەکانیان دەربارەی ئەوەی تاڵیبانی پاکستان بەکافر لەقەڵەمبدەن و تەفسیری جیاوازیان بۆ ئیسلام دەریدەخات ناکۆکی نێوخۆییان هەیە.» چەکداری داعش بەرەو پەرتەوازەیی زیاتر چوون لەوکاتەوەی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی داعش، لە 27ی تشرینی یەکەم کوژرا لەئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ئەمریکادا لەسوریا. شارق وتی «لەکاتێکدا بەیەکتر دەڵێن کافر، دەرکەوتووە ململانێ لەگروپەکەدا هەیە. جیا لەوەش، زیادبوونی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانی و زەمینیەکان دەکرێت ناکۆکییه‌کانی نێوان چەکدارانی داعشی فراوانترکردبێت.» ئەکبەر جان فولاد شرۆڤەکاری سیاسی لەکابوڵ وتی «هەندێک راپۆرت و بەڵگە ئەوە دەردەخەن کەژمارەیەک ئەفغانی کە بەڵێنی دڵسۆزییان دابوو بەداعش، لەوان جیابوونەتەوە بەهۆی ستراتیژە زۆر دڕندەکەیانەوە.» وتی «پێشتر، وادادەنرا کەچەکدارانی داعش لەیەک گروپدا رێکخرابوون لەژێر سەرکردایەتییەکی یەکگرتوودا، بەڵام پێگە جیاوازەکانی ئەندامانی گروپەکە دەریدەخات کە یەک سەرکردایەتییان نییە.» فولاد وتی «ناکۆکیەکانی نێو ئەندامانی داعش ئاماژەیە بەدەستپێکی دابه‌شبوون لەنێو گروپەکەدا.» بەگوێرەی قسەی نیعمەتوڵا کەریاب نوێنەری پارێزگای کونار لە (خانەی نوێنەرانی پەرلەمان) ، کەپێشتر لەگەڵ سەرکردەکانی داعش قسەیکردبوو لەکاتێکدا رۆژنامەوان بوو، ئەو ناتەباییە لە رابردووی ئەندامانی داعشی خوراسانەوە سەرچاوە دەگرێت. بەگوێرەی بەرپرسانی ئەمریکا، نزیکەی له‌سه‌دا (70)ی چەکدارانی داعش لەئەفغانستان ئەندامی پێشووی تەحریک بوون کەپەیوەندییان پێوەکردووە دوای ئەوەی لەپاکستان دەرکراون بەهۆی هەڵمەتی بەردەوامەوە. کەریاب وتی «ژمارەیەک لەئەندامانی داعش سووربوون لەسەر ئەوەی سەرکردایەتی داعش لەئەفغانستان بدرێتە تاڵیبانی پاکستان، بەڵام کاتێک چەکدارانی داعش لەعێراق و سوریا و شوێنەکانی دیکەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و چیچانەوە هاتن بۆ ئەفغانستان، قایلنەبوون بەو بۆچوونەو ئەمەش وایکرد ناکۆکییەکە دەربکەوێت لەنێو چەکدارانی داعشدا.» بەئاماژەکردن بەپشتێنەی خێڵەکیی پاکستان، کهریاب وتی «زۆربەی چەکداران و فەرماندەکانی داعش کە لەئەفغانستان کاردەکەن خەڵکی ناوچەکانی ئۆراکزای، باجوور، موهمەند و وەزیرستانن.» وتیشی «پێموایە داعش بەتاڵیبانی پاکستان دەڵێن کافر بەهۆی هاوسۆزیی [تەحریک]ەوە لەگەڵ تاڵیبانی ئەفغانستان -- وەک دەبینین، داعش و تاڵیبانی ئەفغانستان چالاکن لەشەڕکردن بەرامبەر یەکتردا.» ئەو تۆماری ئاخاوتنە ئەلەکترۆنیەی (20)ی ئەیلول نیشانی دەدات کەئەندامانی داعشی خوراسان یاساکانی گروپەکە دەشکێنن دەربارەی باسکردنی زیانەکانی شەڕو قسه‌کردن له‌سه‌ر بابەتی مۆڵەت پێنەدراو. عەزیز ئوستانکوزی شرۆڤەکاری سەربازی و سیاسی لەکابول وتی «بەگوێرەی سیاسەت و پرێنسیپەکانی داعش، ئەندامانی گروپەکە رێ‌یان پێ‌نادرێت بۆچوونیان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەک فەیسبوک و تەلەگرام و ئەوانه‌ی دی دەرببڕن. ناوبردنی یەکتر یان گروپێکی دیکە بەکافرو بڵاوکردنەوەی وێنەی نافەرمی لەسەر پەیجە فەرمییەکان نەبوونی یەکێتی و دیسپلین دەردەخات لەنێو ئەندامانی داعشدا.» ئوستانکوزی وتی «نووسین دەربارەی ژمارەی قوربانیان لەلایەن ئەندامانی داعشەوە لەسەر پەیجە تایبەتەکانیان و دەربڕینی بۆچوون دەربارەی قوربانیەکانیان لەشەڕەکاندا شکاندنی پرەنسیپەکانی داعشن.» توێژەرێکی دانیشتووی کەراچی کەچاودێریی چالاکییەکانی چەکداران دەکات لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ئەمجەد حسێن وتی «هەڵمەتێکی دەزگا یاساییەکان لەئەفغانستان و پاکستان بەشێوەیەکی زۆر داعشی خوراسانی لاوازکردووەو دوای کوشتنی زۆربەی فەرماندەکانیان، پشتیوانانی گروپەکە نا‌ئومێد بوون و ناڕەزایی دەردەبڕن لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەرنامەی گۆڕینەوەی پەیامی ئەلەکترۆنی خێرای وەک تەلەگرام.» حسێن وتی «پشتیوانانی داعشی خوراسان بەشێوەیەکی ئاشکرا پێشێلی سیاسەتە تووندەکانی گروپەکە دەکەن لەباسنەکردنی ناکۆکی نێوخۆیی بەشێوەیەکی ئاشکراو پشتیوانانی گروپەکانی دی بەهەڵگەڕاوە لەقەڵەمدەدەن.» وتیشی «وادیارە داعش لەلێواری دابەشبووندایه لەناوچەکەو شەڕی نێوان پشتیوانانی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکرێت لەسەر زەمین دەستپێبکات.» بەرپرسانی ئەفغانی دەڵێن داعش لەئەفغانستان تووشی چەندین پاشەکشە بووەو ئەو گروپە تیرۆریستیە ناتوانێت رووبەڕووی هێزە ئەمنیەکان ببێتەوە. جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، فه‌واد ئامان، وتی «جیاواز لەچەند ساڵی رابردوو، داعش تێکشێنراوە ... هه‌روه‌ها ئەم گروپە لەئێستادا تەنانەت له‌دۆخی ساڵێک لەمەوبەری خۆشی‌دا نییە.» وتیشی «هەر رۆژێک تێپەڕدەبێت، ئاستی هێرش و فشارەکان زیاتر دەبن بۆ سەریان و لەچەند مانگێکی کەمی رابردوودا، سەدان چەکداری داعش لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لەناوبراون.»
راپۆرتی: فۆرن پۆلیسی وەرگیڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا لەگەڵ ئەوەی خۆپیشاندان لەعێراق بۆ لوبنان تامیسر سەریهەڵداوە، ئەمریکا ئاماژەی بەهێزیان بۆ دەنێرێت کەچیتر توانای هاندانی دیموکراسی نەماوە. ئەمساڵ بەرفراوانترین خۆپیشاندانی جەماوەری لەکاتی بەهاری عەرەبییەوە بەرۆکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقای گرتووە، زنجیرە خۆپیشاندانێک کەدیکتاتۆرێک و کۆمەڵە تاوانبارێکی لەتەختی دەسەڵات لەسودان هێنایە خوارەوە، پاڵنەری دەستلەکارکێشانەوەی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان بوو، هەروەها بەربەرەکانێی دەسەڵاتی سەرکردەکانی جەزائیر، میسر، ئەردەن، عێراق دەکات. لەم ماوەیەدا، ئیدارەی ترەمپ بەپەیامێکی هاوتا وەڵامی هەبووە: ئەمریکا چیتر گوێ نادات - جگە لەوەی ئەگەر دژی ئێران خۆپیشاندان بکەن. لەکاتێکدا وەزارەتی دەرەوە پاڵپشتی دەربڕیوە بۆ خۆپیشاندەران، بەڵام رەخنەگران و بەرپرسانی پیشووی ئەمریکی دەڵێن کۆشکی سپی بەشیوەیەکی بەرفراوان جوداخوازبووە، ئەمەش گومانی دروستکردووە سەبارەت بە پابەندی ئیدارەی ترەمپ بۆ خەونی خۆپیشاندەران. لای هەندێک لەچاودێران، بیدەنگی دۆناڵد ترەمپ گوزارشتە لەناپاکیکردن لەڕۆڵی نەریتی ئەمریکا وەک ئیلهامبەخشێک بۆ دیموکراسی لەوڵاتانی دەرەوە. بەڵام هەندێکی تر بڕوایانوایە باشترە بۆ خۆپیشاندەران کە کۆشکی سپی دەست نەخاتە کاروباریانەوە - بەتایبەتی لەبەرئەوەی واشنتن پێشووتر هاندانی دیموکراسی بەخراپ پەیڕەو کردووە لەجیهانی عەرەبیدا، بەتایبەتیتر لەعێراقدا. «باشتر کەئەوان هیچ نەڵێن». مەروان مەعشەر، وەزیری پێشووی دەرەوەی لوبنان ئەمەی بەفۆرن پۆلیسی وت. سەرەڕای ئەمەش، ترەمپ زیاتر ئاراستەی خۆی بەرەو دژایەتی گۆڕیوە وەک لەوەی هەر بیدەنگ بێت. بەڕوونی پشتگیری خۆی دەربڕیووە بۆ دەسەڵاتدارە دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە و دانانی کاربەدەستە پلە نزمەکان لەئیدارەکەیدا تا هوتافی هاندانی نەرم لێبدەن بۆ خۆپیشاندەرەکان. لەماوەی رابردوودا داوای لێ‌کرا لێدوانی هەبێت لەسەر توند‌وتیژترین پاکتاو دژی خۆپیشاندەران لەمیسر لەسەردەمی بەهاری عەرەبییەوە، ترەمپ پشتگیری بێ مەرجانەی خۆی دەربڕی بۆ سەرکردەی وڵاتەکە، عەبدولفەتاح سیسی، کەپێشتر بە «دیکتاتۆرە دڵخواز»ەکەی وەسفی کردبوو. «من نیگەران نیم. میسر سەرکردەیەکی ناوازەی هەیە. ئەو زۆر رێزدارە، هەموو وڵاتێک هەر خۆپیشاندانی تێدا دەبێت»، ترەمپ ئەمەی وت دوای ئەوەی لەکۆبوونەوەیەکدا چاوی پێکەوت لەکۆبونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا لەمانگی ئەیلول. فەرامۆشکردنی روونی ترەمپ لەبەرامبەر ئارەزووی دیموکراسیدا لەڕۆژهەڵاتی ناوەراست رەنگە نەبێتە جێی سەرسوڕمان بۆ سەرۆکێک کە گومانی لەشەرعیەتی دامەزراوە دیموکراسییە سەرەکییەکانی وڵاتەکەی خۆی دەکات کە رووبەڕووی وەستاونەتەوە لەوانە دادگاکان، میدیا، هەروەها کۆنگرێس. «ئێمە هەرگیز سەرۆکێکمان نەبووە کۆمەڵە کردار‌و بڕیارێکی دژە دیموکراسی ئاراستەی جیهان بکات کە لەگەڵ ئاراستەی سەرکردە دیکتاتۆرەکانی جیهاندا یەکبگرێتەوە»، تۆماس کارۆسەر، پسپۆر لەهاندانی دیموکراسی نیودەوڵەتی لەڕێکخراوی «کارنەیجی بۆ ئاشتی نیودەوڵەتی» وای وت. هێشتاش، باوەشی ئاشکرای بۆ دەسەڵاتدارە رەهاکان گوزارشتە لەجیابوونەوەیەکی روونی لەسەرۆکەکانی پێش خۆی، ئەوانەی خۆیان هەڵدەقورتاندو لەگەڵ دەسەڵاتدارە ستەمکارەکاندا کاریان دەکرد، بەڵام بەئاشکرا بانگەشەی لایەنە باشەکان حکومەتی دیموکراسیان دەکرد بۆ خەڵک. «دوای ئەبراهام لینکۆڵن، ئەمە یەکەمجارە سەرۆکێکمان هەبێت نەک هەر تاکڕەوە بەڵکو مەیلی دیکتاتۆریشی هەیە. ئەو لایەنی هاوبەشی زیاترە لەگەڵ سیسی و رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک لەوەی لەگەڵ سەرۆکەکانی پێش خۆی هەیبێت»، حوسەین ئیبیش، لێکۆڵەر لە پەیمانگەی وڵاتە عەرەبیەکانی کەنداو لە واشنتن وای وت. روانگەی ترەمپ لەسەر هاندانی دیموکراسی زۆر جیاوازە لەگەڵ سەرۆکەکانی پێش خۆی، دیارترینیان باراک ئۆباما. زۆر پێش بەهاری عەرەبی، ئۆباما هاوسۆزی خۆی دەربڕی بۆ ئارەزووی ئازادی سیاسی لەڕۆژهەڵاتی ناوەراست، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی لەلایەن ستەمکارانەوە کۆنترۆڵکرابوو. دواتریش کەساڵی ٢٠١١ بەهاری عەرەبی دەستیپێکرد، بەوریاییەوە کاردانەوەی خۆی دەربڕی. بەشیوەیەکی ئاشکرا پشتگیری خۆپیشاندانەکانی کرد کە سەرەتا لە تونسەوە دەستیپێکرد و بەرژەوەندی ئەمریکا تێیدا کەم بوو. ئۆباما هەڵگیرسێنەری بەهاری عەرەبی، موحمەد بوعەزیزی - ئەو گەنجەی لە تونس خۆی سووتاند و بووە هۆی دروستبونی خۆپیشاندانەکان - بە پاڵەوانەکانی دیموکراسی ئەمریکا بەروارد کرد. هەرچەندە لەسەرەتاوە خۆی یەکلایی نەکردبووەوە سەبارەت بەخۆپیشاندانەکانی میسر، بەڵام دواتر دژی حوسنی موبارەکی سەرۆکی ئەوکاتی وڵاتەکە وەستایەوە دوای ئەوەی خۆپیشاندەران دەسەڵاتیان پەیداکرد. بەڵام هەوڵەکانی بۆ دانوستان و رێککەوتنی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لەلایەن هاوپەیمانەکانی ئەمریکاوە بە ناپاکی وەسفکرا، بەتایبەتی سعودیە. دوای هەڵبژاردنی، ترەمپ بەخێرایی دەستیکردەوە بە چاککردنەوەی پەوەندییەکان لەگەڵ سعودیەو میسردا، کەتێیدا کودەتای سەربازی وایکرد سیسی، موحەمەد مورسی هەڵبژێردراوی شەرعی وڵاتەکە لەسەرکار لابەرێت. هەروەها ترەمپ خۆڵی کرد بەسەر هەر داواکارییەکدا کەئەمریکا چاوەڕێی هاوپەیمانەکانی بکات باوەش بۆ دیموکراسی بکەنەوە. بەپێی وتەی رەخنەگران، ئیدارەی ترەمپ هەوڵیداوە بودجەی دەسپێشخەریەکان بۆ دیموکراسی دەرەوە ببڕێت و ئەو ئۆفیسانە تایبەتن بەدیموکراسی و و بەڕێوبردن بچوک یان فەرامۆشیان بکات لەسەرتاسەری جیهاندا. «کۆشکی سپی لە دوو ساڵ و نیوی رابردوودا چەند هەنگاوێکی بەرجەستەی ناوە کە بەشیوەیەکی کاریگەر پشتیوانی دیموکراسی بچوک کردووەتەوە. پیش‌تر نەمانبینیوە کۆشکی سپی رۆڵێکی لەو جۆرەی هەبێت لەسیاسەتی دەرەوەیدا لەزۆربەی پرۆسە سیاسییەکاندا»، فرانسن براون، بەڕێوبەری پێشووی دیموکراسی لەئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی وادەڵێت کە لەهەردوو ئیدارەی ئۆباما و ترەمپدا کاری کردووە. دوای ئەوەی ترەمپ ئۆفیسی سەرۆکایەتی وەرگرت، دەستبەرداری بەڕیوەبەرایەتی دیموکراسی، گەشەپێدان، هاوکاری مرۆیی بوو، ئەمەش بۆشاییەکی دروستکرد لەکۆشکیی سپی‌دا بۆ هاندانی دیموکراسی لەسەرتاسەری ئاژانسە فیدراڵییەکاندا. بەرپرسانی پێشوو دەڵێن ئەمە رەنگدانەوەی ئەوەیە کەچۆن ئیدارەی ترەمپ ئەم کێشانە ناکاتە ئەولەویەت وەک ئیدارەکانی پێشوو کەکردوویانە. لەوەزارەتی دەرەوە، یەکیک لەپێگە باڵاکان کەتایبەتە بە دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ ماوەی دوو ساڵ و نیو بەتاڵ بوو. پێگەی یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ ئەیلولی ئەمساڵ پڕکرایەوە لەلایەن پرۆفیسۆر رۆبیرت دیسترۆ. «بەڕوونی دیارە کەئەوان لەم کێشانە ناڕوانن وەک ئەولەویەت»، فرانسس براون وای وت. پاشان کیشەی پارەش هەیە لەبابەتەکەدا. بۆ بودجەی ساڵی ٢٠١٨- ٢٠١٩. کۆشکی سپی داوای‌کرد بودجەی ئەو پرۆگرامانە ببڕدرێت کە هانی دیموکراسی دەدەن بەڕێژەی لەسەدا 40%، بەڵام لەلایەن کۆنگرێسەوە ئەو هەنگاوە رەتکرایەوە. «حکومەتی ئەمریکا هێشتا بەشدارە لەپشتیوانیکردنی دیموکراسی لەئاستی سیاسی‌دا، ئەوە نەگۆڕاوە، بەڵام هەوڵی هاندانی دیموکراسی لەسەرەوە ئۆکسجینی لێبڕاوە»، تۆماس کارۆسەرز وای وت. هەموو ئەمانە گوزارشتن لەگۆڕانکارییەکەی بەرفراوانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای پێشهاتەکانی داگیرکاری کارەساتباری عێراق لە ٢٠٠٣دا. دواجار هاندانی دیموکراسی تێکهەڵکیشبووە لەسیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا هەر لەکۆتایی جەنگی جیهانی دووەمەوە. سەرۆکەکانی ئەمریکا، وەک جیمی کارتەر، رۆنالد رەیگان، جۆرج بۆشی باوک، بیڵ کلینتۆن، جۆرج بۆشی کوڕ هەموویان باوەشیان بە ئامانجی هاندانی دیموکراسی کردوەتەوە لەدەرەوە، هەرچەندە هەر یەکێکیان بەهۆی ئامانجی جیاوازەوە. لە(١٠) ساڵی رابردوودا، ساڵانە کۆنگرێس دوو ملیار دۆلاری خەرجکردووە بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە دیمکراسییەکان، لەوانە دامەزراوە یاسایی و هەڵبژاردنەکان لەگەڵ بانگەشەی مافەکانی مرۆڤ و بەڕیوەبردنی دیموکراسی. ئه‌مریکا ئاماژه‌ى به‌هێز بۆ خۆپیشاندانه‌کانى عێراق و لوبنان و میسر ده‌نێرێت که‌تواناى هاندانى دیموکراسى نه‌ماوه شەپۆلی ئێستای خۆپیشاندانەکان دژی دەسەڵات لەعێراق و لوبنان بەشێکی زۆری بەهۆی هەمان ئەو کیشانەوە سەریهەڵداوە کە بوونە هۆی هەڵگیرسانی بەهاری عەرەبی - بەرزبوونەوەی خەرجی رۆژانە، رێژەی بێ‌کاری بەرز، هەروەها گەندەڵی سەرکردەکان. بەشیوەیەکی بەرفراوان کۆشکی سپی وەڵامی خۆی داوەتەدەست کاربەدەستە رۆتینییەکان، بەتایبەت لەوەزارەتی دەرەوە. هەفتەی رابردوو دەیڤد شێنکەر، یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک رەخنەی لەحکومەتی عێراقی گرت بۆ سەرکوتکردنی میدیا. «ئازادی رۆژنامەوانی چەقی کاری دیموکراسییە، ئێمە زۆر نیگەرانین سەبارەت بەسەرکوتکردن و داخستنی پێگە میدیاییەکان و سانسۆر خستنەسەر ئەو راپۆرتانەی هەواڵی خۆپیشاندانەکان دەگوازنەوە». لەلوبنانیش داوای لەسەرکردەکانی وڵاتەکە کرد وەڵامی «داواکارییە لەمێژینەکانی خەڵکی لوبنان بدەنەوە بۆ چاکسازی ئابوری و کۆتایی بهێنن بە پەتای گەندەڵی». لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئێران، نەک ئەمریکا، وادەردەکەوێت کەزۆر پابەندبێت بە ئاراستەکردنی دەرئەنجامی خۆپیشاندانەکان. لەکاتێکدا خۆپیشاندانەکان بەهۆی داواکاری ناوخۆییەوە بەگەڕخراوە، بەڵام ئێران و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی تۆمەتبار دەکەن بەهەڵگیرساندنی خۆپیشاندانەکان و گەورەکردنیان. لەچوارشەمەی رابردوودا، ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رابەڕی باڵای ئێران رایگەیاند ئاژانسە هەواڵگرییەکانی ئەمریکاو رۆژئاوا «ئاژاوە دروستدەکەن» لەعێراق و لوبنان، ئەو دوو ناوچەیەی کەتییدا خۆپیشاندەران تووڕەیی خۆیان دەربڕیوە دژی هەژمونی ئێران لەوڵاتەکەیاندا. بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ترەمپ ئێران بەتۆمەتبار دەزانێت بۆ بەشێک لەخۆپیشاندانەکان. «خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییانە لەناوچەکە ئەنجامی دەرفەتی کەمی ئابوری و گەندەڵی فراوانن، کە بەهۆی گروپە تیرۆریستییەکانی سەر بەئێرانەوە خراپتربوون لەعێراق و لوبنان». ئەگەر ئەوە راست بێت یاخود نا، زۆر بەڕوونی دیارە کەئێران رۆڵێکی گەورە دەبینێت لەسەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکاندا. بەپێی راپۆرتێکی ئەسۆشیەتد پرێس، جەنەراڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس - کەیەکەیەکی سەر بەسوپای پاسدارانە بۆ رێکخستنی ئۆپەراسیۆنەکان لەگەڵ میلیشیا بریکارەکانی ئێران‌دا - سەرۆکایەتى پاکتاوکردنی خۆپیشاندانەکان دەکات.
هیوا عه‌بدوڵا خه‌ونى گه‌یشتن به بههزادى هاوسه‌رى، سانا محه‌مه‌دى ناچارکرد هه‌موو رێگه‌یه‌ک بگرێته‌به‌ر بۆ گه‌یشتن به به‌ریتانیا، به‌ڵام ئێستا (12( هه‌زار دۆلارى له‌ده‌ستداوه‌و سه‌رجه‌م بهڵگهنامهکانیشى له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌که‌وه ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى بگاته ئه‌و وڵاته. ساناى تەمەن (٢٤) ساڵە کهخەڵکی باڵەکایەتیە، مانگی هه‌شتى ساڵی رابردوو بەمەبه‌ستی گەیشتن بەهاسەرهکهی رێی هەندەرانى گرتەبەر، دوای دەستی دەستیەکی زۆر لەلایەن قاچاخچیهکەیانەوە لەنیوەشوێکی درەنگدا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کۆچبه‌ر گه‌یشته سەر دەریا. لەنزیک ئاوەکە (١٢) دوانزە چەکدار لەوێ دەبن، بۆ ئەوەی هەر کەس پەشیمان بێتەوە بەهەڕەشەی کوشتن یان لێدان پەشیمانی بکەنەوە، ئەو بەلەمەی سانا‌و پورزاکەی پێی دەڕۆن بەلەمێکی چوپی بچوکە کەتەنها (8) کەس دەگرێت، کەچی (٥٠) کەسیان لێ بارکردوە «چونمان بۆ ناو بەلەمەکە بەدەست خۆمان نەبوو، بۆیە زۆر دەترساین». بەهزادی هاوسەری سانا کەڕەگەزنامەی بەریتانی هەیە بەئومێدی ئەوەی ژیانێکی بەختەوەر پێک‌بێنێ دەستی هاوسەرەکەی دەگرێت و دەچنە تورکیا، بەڵام نازانێ خێزانەکەی تا لێواری مەرگ نزیکدەکاتەوە، هەرچەندە بڕیاربوو بەگەرەنتی بگەنە ئەڵمانیا، بەڵام بەرلەوەی بگەنە یۆنان لەلایەن جەندرمەی تورکیاوە دەستگیردەکرێن. قاچاخچیەکە چوار هەزار دۆلاریان لێدەگێڕێتەوە بەبیانوی ئەوەی بەلەمی بۆ کڕیون و پارەی قاچاخچی سنوری یۆنانیشی هاتۆتەسەر، پاسپۆرتەکەی ساناش خەتمی لێ دەدرێ کە بۆی نیە جارێکی تر بگەڕێتەوە تورکیا. کاتێک باسی شەوی رووداوەکەى ده‌کرد هەندێک جار لەقسەکردن دەوەستا وەک بڵێێ هەرگیز وێنەکانی ئەو شەوەی لەیاد ناچێتەوە «شەپۆلی دەریاکە کە لەچوپەکەی ئەدا زیاتر لە (١٠) مەتر بەرز ببۆوە ئێمە زۆر بێهیوا بوین بەتەمای مردن بووین، بەتەمای ئەوە نەبووین نەجاتمان بێت بەدرێژایی شەوەکە لەبەرهات و هاوار ترسێکی زۆر نەخەوتین». دوای ئەوەی لەتورکیا نا‌ئومێد دەبن، ئەمجارە لەڕێگای بەغداوە هەوڵدەدەن، لەگەڵ قاچاخچیەکی بە رەگەز عەرەب رێکدەکەون بەبڕی (٢٥) هەزار دۆلار لەڕێگای بەغداوە سانا بگەیه‌نێتە یەکێک لەوڵاتە ئەوروپییەکان و لەوێشەوە بۆ ئەڵمانیا، سەرەتا وەکو پێشەکی بڕی (٨) هەزار دۆلار دەدەن بەقاچاخچیەکە تاڤیزاو مامەڵە یاساییەکانی بۆ رێبکات، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ناردنی پارەکە پاسپۆرت و جنسیەو هەویەی سانای بۆ دەنێرن. به‌ڵام خێزانی سانا گومان لەوە دەکەن و بەبێ گەرەنتی هیچ پارەیەکی تر نادەن بەقاچاخچیەکە و پەشیمان دەبنەوە، لەئێستاشدا سانا (١٢) هەزار دۆلاری لیسەنراوه، جگە لەوەش هەموو بەڵگەنامە یاساییەکانی لەلایەن قاچاخچیەکەوە دەستی بەسەرداگیراوە. سانا ته‌نها قوربانى ده‌ستى قاچاخچییه‌کان نییه له‌ڕێگه‌ى هه‌نده‌ران، به‌ڵکو ده‌یان چیرۆکى تراژیدى هه‌یه له‌و رێگه‌یه، به‌ڵام کۆچبه‌ران گوێ به‌هیچ ناده‌ن ئه‌گه‌ر قاچاخچییه‌کان بیانگه‌یه‌ننه ئه‌و وڵاته‌ى به‌به‌هه‌شتى خهونهکانیانى داده‌نێن. سامان کهخاوەنى ماڵ و خانوو و سەیارەی خۆیان بوون، ئێستا لەخانووی کرێدا دەژین، یەکێکە لەقوربانیانی دەستی قاچاخچی، سامان تەمەن (٣١) ساڵ که‌دانیشتوی سلێمانییە، خێزاندارەو دوو کوڕی هەیە، خێزانەکەشی ژنی ماڵەوەیە، شەوی سەفەرەکەی بە «ترسناکترین شەو لەژیانمدا» وەسف دەکات و ناوده‌بات. ئەو لەژێر کاریگەری کچە پورێکیدا کە لەئەڵمانیا دەژی بڕیاریدا خۆى بگه‌یه‌نێته ئه‌وروپا. کچە پورەکەی سامان پێی وتبوو پێویست ناکات بترسن چونکە لەگەڵ قاچاخچیەکە شەریکە، بەڵام ئێستا دەڵێ قاچاخچیەکە ئەویشی هەڵخەڵتاندوە. سامان لەگەڵ قاچاخچیەکە وا رێکدەکەوێت دوای ئەوەی خۆی و خێزانەکەی گەیشتن بەئەڵمانیا (٣٠) هەزار دۆلاری پێبدات، بۆیه راستەوخۆ خانوو و ماڵ و سەیارەکەی دەفرۆشێت و خۆی بۆ سەفەر ئامادە دەکات، بەر لەچوونیان بۆ تورکیا قاچاخچیەکە پەشیماندەبێتەوە کەئەگەر پێشەکی (١٣٥) وەرەقەی پێنەدەن ناتوانێ بیانپەڕێنێتەوە بۆ یۆنان، سامانیش جگە لەقبوڵکردنی داواکارییەکە هیچ رێگایەکی تری لەبەردەمدا نەبوو. دوای یەک مانگ قاچاخچیەکە دەیانگەێنێتە سنوری یۆنان، لەسەر سنور پۆلیسی ئەو وڵاتە دەستگیریاندەکات، دوای سێ رۆژ مانەوە لەزیندان دەیانگەڕێننەوە بۆ تورکیا. سامان وتی «بۆ من و خێزانەکەم ناخۆشترین شەو بوو، بەلەمەکەمان لەکارکەوت و لەناوەڕاستی ئاوەکە ماینەوە، هاژەی ئاوەکەو شەپۆلەکە ترسناکترین شەو بووە لەژیانمدا، ئەو شەوە کەس بەتەمای خۆی نەبوو، ئومێدمان لێبڕاو وتمان تەواو دەخنکێین چونکە هیچ شوێنێکمان لێ دیار نەبوو». دوای بیست رۆژ مانەوە لەتورکیا سامان و خێزانەکەی دوو جاری تر هەوڵدەدەنەوە بەڕێگای وشکانی بگەن بەیۆنان، بەڵام دیسان دەگیرێنەوە، بۆیە چیتر توانایان نامێنێ و دەگەڕێنەوە سلێمانی. ئێستا سامان (٦) مانگە گەڕاوەتەوەو بەو پارەیەی پێی مابوو ناوماڵ و دوکانێکی حەلاقی کردۆتەوە، «قاچاخچیەکە تەماعی کردە ماڵ و پارەی من لەکاتێکدا هەموو خەڵک دەزانێ بەچ داماوییەک پەیدام کردووە». ماوه‌ى چه‌ند مانگێکه شه‌پۆلێکى نوێی کۆچکردن له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه بۆ ئه‌وروپا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه، به‌پێی ئاماره‌کانى ده‌زگاى لوتکه بۆ کاروبارى ئاواره‌و په‌نابه‌ران، ده‌یان هه‌زار کۆچبه‌ر له‌مساڵدا لهئیجهوه خۆیان گه‌یاندووه‌ته یۆنان و ده‌یان هه‌زارى دیکه‌ش ده‌ستگیرکراون. مەحەمەد گۆمەشینی، وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند «ئەو کەسانەی کۆچ دەکەن بەڕێگای قاچاخ لەیەکەم ساتی بەڕێکەوتنیان ژیانیان لەمەترسیدایە». راپۆرته‌کانى ده‌سته‌که دەیان چیرۆک و روداوى تۆمارکردووه هەر لەبێڕێزی کردن و بەکارهێنانیان و جیاکردنەوەی ژن و پیاو لەیەکترو تا ئاستی کوشتن و دواتر فرۆشتنی گورچیلە و بەشێکی جەستەیان. گۆمه‌شینى وتى «هەموو حاڵەتانە رووبەڕووی ئەو کۆچبه‌رانه بۆتەوە، ئەوە جگە لەو فرت و فێڵەی لەگەڵ ئەو خەڵکە کراوە بەڕێگای ئاویدا لەجۆری ئەو یەختەی خەڵکی پێ دەگوازنەوە». باسی لەوەش کرد ئەو کەسانەی لەڕێگای کۆچبەری رووبەڕووی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بوونەتەوە بۆ ئەوەی لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە تووشی لۆمە نەبێ، حاڵەتەکان لای دەستەکەیان تۆمار ناکەن. به‌پێی به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، بەشێکی زۆری ئەو پەنابەرانەی گەیشتونەتە وڵاتانی بەلقان پارەکانیان خوراوە لەکاتێکدا لەتورکیا قاچاخچییه‌کان پێیان وتوون بەگەرەنتی ده‌یانگه‌یه‌ننه ئەڵمانیا. ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران ڕایگەیاند «بەگشتی ئەو پەنابەرانەی لەوڵاتی تورکیا کۆچ دەکەن بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت وڵاتانی بەلقان زۆربەی زۆریان دەستگیردەکرێن و رووبەڕووی حاڵەتی پارەخواردن دەبنەوە بەتایبەت ئەوانەی بەنایاسایی لەنووسینگەکان پارەکانیان خەواندوە . وتیشى «ئەوانەشی لەڕێگای دەریای ئیجە گەیشتوونەتە یۆنان پارەکانیان خوراوە بەدەگمهن هەیە قاچاخچیەکە پارەکەی بۆ گەڕاندبێتنەوە». لەڕووی یاساییەوە دادگاکانی هەرێمی کوردستان بەمادەی (456)ی فێڵ لێکردن و هەڵخەڵەتاندن مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکانی پەیوەست بەقاچاخچێتیەوە دەکەن، بەڵام لەسلێمانی کار به‌بڕیارێکى دیکه‌ش ده‌کرێت که‌ساڵی ٢٠٠١ مام جەلال بەسیفەتی سەرۆکی هەرێم (ئیدارەی سلێمانی) دەریکردوە. هێرش سەردار پارێزەری راوێژکار وتی «بەپێی ئه‌و بڕیاره هەر کەسێک هاوڵاتیەک بەقاچاخ بباتەدەرەوە سزای سێ تاحه‌وت ساڵ زیندانی و یه‌ک تا پێنج ملیۆن دینار غەرامەی بۆ دانراوە، حاڵەتەکانی تایبەت بەقاچاخچیش دادگایی ئاسایش ئەوراقەکەی دەبینێ، دواتر کەیسەکەی بۆ دادگای تاوانەکان دەنێردرێت». وتیشی «زۆرێک لەحاڵەتەکان ناگاتە حوکمدان، چونکە بە رێگای سوڵحکردن لەگەڵ قاچاخچیەکە کێشەکە چارەسەر دەکەن». وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باسى له‌وه‌کرد، ئەو کەسانەی رووبەڕووی ئەو حاڵەتە دەبنەوە دەبێ داواکارییه‌ک بنووسن و بڵێن فێڵیان لێکراوە. سەرکەوت ئەحمەد روونیکردەوە ئەو حاڵەتانە لای ئەوان «وەکو بابەتی فرت و فێڵ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، بەڵام خودی قاچاخچیەکان ئاسایش ئیشیان لەسەر دەکات».
هاوڵاتى جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم کۆبانی، فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، ئه‌مریکاو روسیا‌و چه‌ند وڵاتێکى ئه‌وروپى کارده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى به نوێنه‌رانى رۆژئاواى کوردستان له‌لیژنه‌ى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورى سوریادا بکرێت. جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم کۆبانی باسى ئه‌و ناوچانه‌ى کرد که هێزه‌کانى ئه‌مریکاو روسیا له رۆژئاواى کوردستان جێگیربوون. مه‌زڵوم کۆبانی، له‌میانى چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئێزگه‌ى (ئارتا ئێف ئێم) که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندوه"تورکیا پڕۆژه‌ى گۆڕینى دیموگرافى ئه‌نجام ده‌دات و رێگه‌نادات ئاواره‌کانى هه‌ردو ناوچه‌ى گرێسپى و سه‌رێکانى بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵى خۆیان". مه‌زڵوم کۆبانى ده‌شڵێت:"سه‌رجه‌م ئه‌و پابه‌ندییانه‌ى له‌په‌یوه‌ست به هه‌ردو رێککه‌وتنى ئاگربه‌ست هه‌ن جێبه‌جێمان کردون که ئامانج لێیان راگرتنى ده‌ستدرێژییه‌کانه بۆ سه‌ر رۆژئاوا و رێگریکردنه له به‌رفراوانکردنى روبه‌رى شه‌ڕو هه‌روه‌ها رێگریکردنه له کوژرانى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نی، به‌ڵام تورکیا تا ئێستا پابه‌ند نه‌بوه به رێککه‌وتنه‌کانه‌وه." فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده هێماى بۆ ئه‌وه‌ش کردوه که هێزه‌کانى ئه‌مریکا له ناوچه‌کانى دێریک تا دێره‌زور له رۆژهه‌ڵاتى سوریا جێگیر ده‌بن له‌نێویشیاندا قامیشلۆ و حه‌سه‌که. ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕو که ئه‌رکى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له باکورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا خۆى ده‌بینێته‌وه له پاراستنى بیره نه‌وته‌کان، به‌رده‌وامى شه‌ڕى دژ به داعش، به‌شداریکردن له دۆسیه‌ى ئه‌و داعشه بیانیانهى لاى هه‌سه‌ده زیندانن. به‌ڵام به‌پێى قسه‌ى مه‌زڵوم کۆبانی، هێزه‌کانى روسیا له منبج، کۆبانى و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى رۆژهه‌ڵاتى قامیشلۆ به‌درێژایى سنور جێگیرده‌کرێن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونى گه‌ڕانى سه‌ربازى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سوپاى تورکیا له‌ناوچه‌کانى رۆژئاواى قامیشلۆ. وتوشیه‌تی"ماوه‌ى مانگێکه دۆخه‌کان دواى بڕیاره‌که‌ى سه‌رۆکى ئه‌مریکاو هاتنه‌ناوه‌وه‌ى هێزه‌کانى تورکیا گۆڕاون، دۆخى ئێستا ناسه‌قامگیرو کاتییه، ته‌واوى هێزه‌کان ده‌یانه‌وێت رۆڵى خۆیان بزانن". جه‌ختیشى کرده‌وه که نه‌خشته‌ى کۆتایى دابه‌شکردنى ئه‌و هێزانه‌ى له‌ئێستادا له رۆژئاوا بونیان هه‌یه، له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌کى که‌مى داهاتودا رون ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ک فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده داواى له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکاو روسیا کردوه که فشارى جدى و کرداریى له‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره دروست بکه‌ن بۆ راگرتنى ده‌ستدرێژییه‌کانى بۆ سه‌ر رۆژئاوا و فشاره‌کانیان به ده‌رکردنى به‌یاننامه نه‌بێت. له‌به‌شێکى دیکه‌ى چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، مه‌زڵوم کۆبانى داواى له دیمه‌شق کردوه که به‌ڕه‌سمى دان به هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و به‌ڕێوه‌به‌ریى خۆسه‌ر و ئه‌و سیستمه په‌روه‌رده‌ییه‌دا بنێت که له رۆژئاواى کوردستان هه‌یه. هاوکات جه‌ختى کردۆته‌وه که ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌نێوان هه‌سه‌ده‌و دیمه‌شقدا هه‌یه له‌ئێستادا به‌شداریى هێزه‌کانى حکومه‌تى سوریا بۆ به‌رگریکردن له ناوچه‌که دژ به ده‌ستدرێژییه‌کانى تورکیا‌و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى له‌خۆده‌گرێت. مه‌زڵوم کۆبانى داواشى له دیمه‌شق کردوه دان به مافى کورد‌و سریانهکاندا بنێت وه‌ک زهمینهخۆشکردنێک بۆ چاره‌سه‌ریى سیاسى به گه‌ره‌نتى روسیا. له‌وباره‌یه‌وه کۆبانى هێماى بۆ ئه‌وه کردوه که روسیا کارده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى نوێنه‌رانى ناوچه‌که به‌تایبه‌ت کورد به‌شداریان پێبکرێت له لیژنه‌که‌دا، هه‌روه‌ک ئه‌مریکاو چه‌ند وڵاتێکى ئه‌وروپى وه‌ک فه‌ره‌نساو به‌ریتانیاش کارده‌که‌ن له‌پێناو به‌شدارى پێکردنى نوێنه‌رانى باکورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا له لیژنه‌ى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستوردا. جه‌ختیشى کردۆته‌وه که هه‌سه‌ده هه‌ر رێککه‌وتنێک به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى مافه‌کانى کورد‌و سریان و پێکهاته‌کانى دیکه‌ى ناوچه‌که ره‌تده‌کاته‌وه.
ماردین نوره‌دین تائێستا حکومه‌تى هه‌رێم بودجه‌ى ئه‌مساڵى نه‌ناردووه‌ته په‌رله‌مان و دیاریش نییه پڕۆژه‌که ره‌وانه ده‌کات یاخود ئه‌مساڵیش هه‌رێم به‌بێ پڕۆژه‌ى بودجه به‌ڕێده‌کات، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بوجه نه‌بێت که‌موکوڕى زۆر دروستده‌بێت. لەدواى سەرهەڵدانى قەیرانى دارایی لەساڵى 2014، تائێستا حکومەتى هەرێم هیچ پڕۆژه بودجەیەکى رەوانەى پەرلەمان نەکردووه، تاپەرلەمان بتوانێت چاودێرى کارەکانى خەرجکردنى بودجەکه بکات. وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان لەئێستادا ئامادەکردنى پڕۆژەى بودجەى ساڵى داهاتووى کردووه بەیەکێک لەئەرکه لەپێشینەکانى، بەڵام دیار نییه هەوڵەکان بەکوێ دەگات، بەتایبەت کەپێش کۆتاییهاتنى ئەمساڵ پێویسته حکومەت پڕۆژەکه رەوانه بکات. زیاد جه‌بار سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و ئابورى له‌په‌رله‌مانى کوردستان به هاوڵاتى راگه‌یاند»له‌ڕووى قانونیه‌وه هه‌م له‌عێراق هه‌م له‌کوردستانیش وایه که له‌مانگى سێ-وه عێراق له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه هه‌وڵى رێکخستنى بودجه ده‌دات له‌مانگى تشرینى یه‌که‌مدا، بودجه ده‌نێرێته په‌رله‌مان». وتیشى « هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه یه‌کێ له‌و پێداگیریانهى ئێمه بۆ حکومه‌ت ئه‌وه بووه که‌ناکرێت چیتر هه‌رێم بێ بودجه بێت، ئه‌گه‌ر بودجه نه‌بێت دنیایه‌ک که‌موکوڕى دروستده‌بێت». به‌وته‌ى زیاد جه‌بار، نه‌مانى بودجه کۆمه‌ڵێک سلبیاتى گه‌وره‌ى هه‌یه له‌هه‌رێمى کوردستان، له‌وانه شه‌فافیه‌ت نابێت هه‌م له‌داهات، هه‌م لهخهرجى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى که‌ئێستا ئیشه‌کانى خۆیان ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر نه‌زانن بوجهکهى چه‌نده، ناتوانێت هیچ به‌رنامه‌یه‌ک له‌و ساڵه‌دا رێکبخات، ناتوانێت لهمەجالى خۆیدا پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى پێشکه‌ش بکات. بەپێى بەدواداچوونەکانى رۆژنامەى هاوڵاتى، وەزارەتى دارایى و ئابوورى داواى لەسەرجەم وەزارەتەکان کردووه کەخەمڵاندنى خەرجى و داهاتەکانیان رەوانەی وەزارەتى دارایى و ئابوورى بکەن، بەڵام بەشێک لەوەزارەته گرنگەکان تائێستا ئاماده نین خەمڵاندنى داهات و خەرجیەکانیان بنێرن. زیاد جه‌بار وتى «ئه‌وه‌ى من ئاگاداربم له‌ماوه‌ى رابردوودا وه‌زاره‌تى دارایى هه‌نگاوى ناوه بۆ ئه‌وه‌ى که له‌ڕێگه‌ى دامودهزگاو دامه‌زراوه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌ریه‌که‌یان بودجه‌ى خۆیان بنێرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى داخه تاوه‌کو ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی‌ش ئاماده‌ى نه‌کردووه«. لەدوو ساڵى رابردوودا حکومەتى هەرێم لەجیاتى پڕۆژەى بودجه، بەیانى دارایی لەبارەى چۆنیەتى خەرجکردنى پارەوه رەوانەى پەرلەمان کرد، که وەکو پڕۆژەى بودجه وردەکاریی زۆرى تێدا نەبوو تاپەرلەمان بەدواداچوونى بۆ بکات، سەربارى ئەوەى داهاتەکان خەرجکرابوون پاشان بەیانەکان رەوانەى پەرلەمان کرابوون. حوسام به‌رزنجى بەڕێوەبەرى گشتى رێکخراوى گەشەپێدانى ئابورى کوردستان به هاوڵاتى راگه‌یاند»وڵات به‌بێ بودجه ناڕوات به‌ڕێوه، هه‌ڵه‌یه‌کى گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر بودجه نه‌بێت، ئێمه نه‌ک ئه‌مساڵ نیمانه له 2014وه بودجه نه‌چۆته په‌رله‌مان، ئه‌وه کهمتهرخهمیهکى گه‌وره‌یه، کاتێک بودجه نه‌چێته په‌رله‌مان داهات و خه‌رجی دیار نابێت، جا هى کۆمپانیا بێت یان رێکخراو بێت یان حکومه‌ت، ماناى وایه داهات شه‌فاف نیه‌و دیار نیه، ده‌کرێت زۆر هه‌ڵه‌ى تێدابکرێت». وتیشی»ئێمه پێشتر کێشه‌مان ئه‌وه‌بوو ژمێره‌ى کۆتایى نایه‌ت بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام ئێستا نه‌ک ژمێره‌ى کۆتایى بودجه‌که‌ش نایه‌ت، بۆیه کاریگه‌رى ناله‌بارى ئه‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمه‌وه، کاتێک نه‌زانى داهات و خه‌رجی چه‌نده‌و به‌یاساش خه‌رج نه‌کرێت، نازانى چۆن خه‌رج ده‌کرێت، ئه‌وه سته‌مێکه له‌خه‌ڵک ده‌کرێت». حوسام به‌رزنجى جه‌ختیکرده‌وه، حکومه‌ت ده‌بێت بودجه دابنێت و بیدات به‌په‌رله‌مان، ئێستا بیانویان ئه‌وه‌یه که‌ده‌ڵێن ئه‌و داراییه‌ى له‌به‌غداوه دێت نازانن به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا، داهاتى نه‌وت ده‌چێت بۆ قه‌رزو کۆمپانیاکان. به‌وته‌ى ئه‌و، ئێستا (300) ملیۆن دۆلار له‌پاره‌ى نه‌وت ده‌درێته‌وه به‌حکومه‌ت، ئه‌ى ئه‌وه‌ى تر چى لێدێت، ئه‌مانه کێشه‌یه‌کى گه‌وره‌یه، پێویسته حکومه‌ت چاره‌سه‌ریان بکات، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریان نه‌کات زیان به‌خۆى و خه‌ڵکیش ده‌گه‌یه‌نێت. ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌ى بودجه‌و ناردنى بۆ په‌رله‌مان، یه‌کێکه له‌و به‌ڵێنانه‌ى که‌کابینه‌ى نوێ داویه‌تى به‌هاوڵاتییان، به‌ڵام تائێستا دیار نییه ئه‌مساڵ ئه‌و به‌ڵێنه جێبه‌جێ ده‌کات یاخود نا. به‌ڵام پێده‌چێت دیارینه‌کردنى پشکى هه‌رێم له‌بودجه‌ى ساڵى داهاتووى عێراق و رێکنه‌که‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا له‌و باره‌یه‌وه، یه‌کێک لهبهربهستهکانى به‌رده‌م ئاماده‌نه‌کردنى پڕۆژه‌ى بودجه بێت. عه‌بدولڕه‌زاق محه‌مه‌د وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانان به هاوڵاتى راگه‌یاند»به‌هاوبه‌شى وه‌زاره‌تى دارایى و سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌ئێستادا لیژنه‌یه‌ک پێکهاتووه تایبه‌ت به‌خه‌رجکردنى ئه‌و موستهحهقاتهى که‌کۆمپانیاکان هه‌یانه له‌کاتى جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌کاندا». وتیشى «ئه‌و جوزئهى که له‌بودجه‌دا هه‌یه ئێمه لێى به‌رپرسین که‌تایبه‌ته به‌پرۆژه‌کان». سه‌باره‌ت به‌کاتى خستنه‌ڕووى پڕۆژه‌کانى وه‌زاره‌تى پلاندانان، عه‌بدولڕه‌زاق محه‌مه‌د وتی «سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا بڕه پاره‌یه‌کى به‌نزیکه‌ى (٤٥٠) ملیۆن دۆلار ته‌رخانکردووه بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ى به‌شێکیان له‌بوارى جێبه‌جێکردندان و به‌شێکیان پڕۆژه به‌رده‌وامه‌کانن». باسى له‌وه‌شکرد، پڕۆژه‌کان به‌پێى پێویستى ناوچه‌کان و به‌پێى زه‌روریه‌تى ئه‌و پڕۆژه‌یه که‌ئه‌و ناوچه‌یە پێویستیه‌تى، پێویستیه و ناکرێت پشتگوێبخرێت، «ئێمه ئێستا له‌ناو پڕۆسه‌ى جێبه‌جێکردنى ئه‌م کاره‌داین کهبهڕێوهبهرى گشتى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌وه‌زاره‌تى پلاندانان ئه‌ندامه له‌و لیژنه‌یه‌ى که‌وه‌زاره‌تى دارایى و به‌سه‌رپه‌رشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جێبه‌جێ ده‌کرێت، پڕۆژه‌کان دیراسه ده‌کرێت».
سازدانى: ئارا ئیبراهیم راوێژکارێکى به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه بهئامادهکارییهکانى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ده‌کات بۆ ره‌شنوسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن لهعێراقداو ده‌شڵێت:» هه‌ندێ لایه‌نى سیاسى ته‌قلیدى پێیان خۆش نییه به‌رهه‌م ساڵح ره‌شنوسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئاماده کردووه«. هاوژین عومه‌ر، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه هیچ که‌سێک ناتوانێت هه‌ره‌شه له‌به‌رهه‌م ساڵح بکات و لایبدات له‌پۆسته‌که‌ى»ئه‌وانه‌ى قسه ده‌که‌ن هیچ به‌رپرسیارێتییه‌کیان نییه له‌عێراقدا». ناوبراو ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو له رێگه‌ى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌وه کۆمسیۆنێکى نوێ ده‌هێنێته کایه‌وه دوور لهموحاسهسهى حزبى و پشک پشکێنه،»ئه‌م کۆمسیۆنهى ئێستا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و یاساى پارێزگاکان و په‌رله‌مانى عێراق و کۆمسیۆنى کردووه به یه‌ک یاساى ته‌واو که له‌قازانجى پرۆسه‌ى دیموکراسى و ده‌ستاوده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵاتدایه«. ئه‌و گروپه‌ى له‌پشت عادل عهبدولمههدییهوهن رازى نین که حکومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه، ره‌نگه ئێستا به‌مانه‌وه‌ى خۆى کۆتایى پێبێت و چه‌ند وه‌زیرێک گۆڕانکارییان تێدا بکرێت له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنى لانى که‌مى داواکارى خۆپیشانده‌ران هاوڵاتى: به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدى کۆبوونه‌وه، هه‌ست ده‌کرێت کێشه له‌نێوانیاندا هه‌بێت راسته؟ هاوژین عومه‌ر: له‌هیچ خولێکدا به‌قه‌ده‌ر ئه‌م خوله‌ى ئێستا سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندییه‌کانیان باش نه‌بووه، به‌ڵام ره‌نگه تێڕوانینێک هه‌بووبێت په‌یوه‌ندى به به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه نیه، دکتۆر به‌رهه‌م وه‌ک سه‌رۆک کۆمار له‌وته‌که‌یدا باسى پاڵپشتیى داواکارى خۆپیشانده‌رانى کرد‌و ئاماده‌یى خۆى نیشاندا بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌و هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان. ئه‌و گروپه‌ى له‌پشت عادل عهبدولمههدییهوهن رازى نین که حکومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه، ره‌نگه ئێستا به‌مانه‌وه‌ى خۆى کۆتایى پێبێت و چه‌ند وه‌زیرێک گۆڕانکارییان تێدا بکرێت له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنى لانى که‌مى داواکارى خۆپیشانده‌ران، ئه‌مه ره‌نگه تێڕوانینى ئه‌و لایه‌نانه بێت که له‌پشتى عادل عهبدولمههدییهوهن. راسته هه‌ندێ لایه‌ن پێیان خۆش نه‌بووه که دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق پاڵپشتى خۆى بۆ داواکارى خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕى و خه‌ریکى ئاماده‌کارین بۆ ره‌شنوسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان که له‌قازانجى پرۆسه‌ى دیموکراسیدایه لهعێراقداو کۆمسیۆنێکى نوێ بێته کایه‌وه، ئه‌مه هه‌ندێ لایه‌ن پێیان خۆش نییه به‌تایبه‌ت لایه‌نه گه‌وره ته‌قلیدییه‌کانى عێراق هاوڵاتى: واتا ناوه‌رۆکى وتاره‌که‌ى سه‌رۆک کۆمار بۆ پاڵپشتى خۆپیشانده‌رانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته واى کرد بوترێت کێشه له‌نێوان سه‌رکۆک کۆمار‌و عادل عه‌بدولمه‌هدیدا هه‌یه؟ هاوژین عومه‌ر: هه‌ندێک شت هه‌یه شیکارییه مه‌رج نییه زانیارى بێت، قه‌ناعه‌تم وایه راسته هه‌ندێ لایه‌ن پێیان خۆش نه‌بووه که دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق پاڵپشتى خۆى بۆ داواکارى خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕى و خه‌ریکى ئاماده‌کارین بۆ ره‌شنوسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان که له‌قازانجى پرۆسه‌ى دیموکراسیدایه لهعێراقداو کۆمسیۆنێکى نوێ بێته کایه‌وه، ئه‌مه هه‌ندێ لایه‌ن پێیان خۆش نییه به‌تایبه‌ت لایه‌نه گه‌وره ته‌قلیدییه‌کانى عێراق. هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن بهکوردى و به‌کورتى ره‌نگه سه‌رچاوه‌ى هه‌ندێک لهئیزعاجى بێت بۆ هه‌ندێ کوتله‌ى سیاسى بیانه‌وێت له‌حوکمدا بمێننه‌وه یا بیانه‌وێت ده‌سه‌ڵات و ئیمتیازاتیان که‌منه‌بێته‌وه به‌و شێوه‌یه‌ى که لە رابردوودا کراوه هاوڵاتى: له‌سه‌ر پرسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن باسله‌وه کرا که هه‌ڕه‌شه‌ى دوورخستنه‌وه له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکۆک کۆمارى عێراق کراوه لەپۆستهکهى؟ هاوژین عومه‌ر: که‌س ناتوانێت هه‌ڕه‌شه بکات، چونکه سه‌رۆکایه‌تیه‌کان هه‌ر که‌سه‌و پێکهاته‌یه‌ک تهمسلیى ده‌کات، که‌سیش ناتوانێت په‌رله‌مانتارێک یا به‌رپرسێکى حزبى ئاست مامناوه‌ند بێت و نابه‌رپرسانه شت بکات، ئه‌وانه‌ى به راشکاوى قسه ده‌که‌ن له‌واقعى عێراقیدا نه به‌رپرسیارێتیان هه‌یه نه هه‌ست به به‌رپرسیارێتى ده‌که‌ن، هیچ که‌سێک ناتوانێت به‌رهه‌م ساڵح لابه‌رێت، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌سته‌مه لابردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى یا محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان، چونکه ئه‌مه هه‌مووى په‌یوه‌ندى به کۆمه‌ڵێک هاوکێشه‌ى سیاسییه‌وه هه‌یه. هاوڵاتى: هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن مه‌ترسى له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح له‌پۆستى سه‌رۆک کۆمار دروستکردووه؟ هاوژین عومه‌ر: هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن بهکوردى و به‌کورتى ره‌نگه سه‌رچاوه‌ى هه‌ندێک لهئیزعاجى بێت بۆ هه‌ندێ کوتله‌ى سیاسى بیانه‌وێت له‌حوکمدا بمێننه‌وه یا بیانه‌وێت ده‌سه‌ڵات و ئیمتیازاتیان که‌منه‌بێته‌وه به‌و شێوه‌یه‌ى که لە رابردوودا کراوه‌و ئه‌و سه‌رنجانه‌ى که له‌سه‌ر کۆمسیۆن هه‌بووه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکێک شتێک بڵێت ناکاته ئه‌وه‌ى که بنه‌مایه‌کى هه‌یه یان سبه‌ینێ رووده‌دات ئه‌م هه‌موارى یاسایه‌ى ئێمه له‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ئاماده‌مان کردووه هه‌مووى کردووه به‌یه‌ک یاسا وا داڕێژراوه که خزمه‌تى ته‌واوى ده‌ستاوده‌ستى ده‌سه‌ڵات و دیموکراسى و هه‌ڵبژاردن بکات، متمانه ده‌گێڕێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن لاى تاکى عێراقى که ئێستا بێ متمانه‌یه. هاوڵاتى: هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن له‌عێراق چ گۆڕانکارییه‌ک دروستده‌کات که له ره‌شنووسه‌که لاى ئێوه هه‌یه وا مه‌ترسى دروستبکات له‌سه‌ر سه‌رۆک کۆمار؟ هاوژین عومه‌ر: یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌ى که موکهلهفم کار له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه بکه‌ین، ره‌شنووسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن له‌عێراق ئاماده‌یه و چاوه‌رێى ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر هیچ گۆڕانکارییه‌ک روونه‌دات ئیحتماله ئه‌م هه‌فته‌یه بینێرین بۆ په‌رله‌مان. جیاوازییه‌که ئه‌وه‌یه که کۆمسیۆنێکى نوێ ده‌هێنێته کایه‌وه دوور لهموحاسهسهى حزبى و پشک پشکێنه، ئه‌م کۆمسیۆنهى ئێستا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و یاساى پارێزگاکان و په‌رله‌مانى عێراق و کۆمسیۆنى کردووه به‌یه‌ک یاسا، واتا یه‌ک یاساى ته‌واومان ده‌بێت تایبه‌ت مه‌نزومه‌ى هه‌ڵبژاردن که په‌یوه‌ندى به‌کۆمسیۆن و په‌رله‌مانى عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه. ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانه‌وه هه‌یه بێجگه له‌هه‌رێمى کوردستان که‌هه‌ندێ شتى له‌به‌رچاو گیراوه که پێوه‌رى نێوده‌وڵه‌تى و دیموکراسى له‌به‌رچاوگیراوه، بۆیه ئه‌مه ره‌نگه په‌لوپۆى هه‌ندێک له‌حزبه‌کانى ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر کۆمسیۆن و عه‌مه‌لیه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه که‌مبکاته‌وه یان نه‌هێڵێت. هاوڵاتى: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه سیستمى سانتلیگۆ وه‌ک پێوه‌ر به‌کارناهێندرێت بۆ دابه‌شکردنى کورسییه‌کان به‌سه‌ر ده‌نگى لایه‌نه‌کاندا؟ هاوژین عومه‌ر: سانتلیگۆ یه‌کێکه له شته‌کان که نیزامى دابه‌شکردنى کورسییه‌کانه، هه‌ر حزبێک چه‌ند ده‌نگى هێناوه دابه‌شى ئه‌و موعهدهله بکرێت ئه‌وه‌ش که‌مکراوه‌ته‌وه، به‌ڵام مه‌نزومه‌ى هه‌ڵبژاردن بریتی نییه له‌یاساى هه‌ڵبژاردن، بریتیه له‌کۆمسیۆن و یاساى حزبه‌کان و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان و په‌رله‌مانه‌وه. ئه‌م هه‌موارى یاسایه‌ى ئێمه له‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ئاماده‌مان کردووه هه‌مووى کردووه به‌یه‌ک یاسا وا داڕێژراوه که خزمه‌تى ته‌واوى ده‌ستاوده‌ستى ده‌سه‌ڵات و دیموکراسى و هه‌ڵبژاردن بکات، متمانه ده‌گێڕێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن لاى تاکى عێراقى که ئێستا بێ متمانه‌یه. ئێستا لیست حاکمه، یه‌ک که‌س به‌شى 10 کورسى هێناوه، نۆ که‌س له‌گه‌ڵ خۆى ده‌باته په‌رله‌مانه‌وه به 500 ده‌نگ و هه‌زار ده‌نگه‌وه، ئێمه ئێستا له ره‌شنووسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن کردوومانه به لیستى تاک، واتا براوه‌کان له‌سه‌ر ده‌نگى کاندیده‌کان دیارى ده‌کرێن، بۆیه هه‌ندێ لایه‌نى سیاسى پێیانوایه ئه‌وه ده‌ورى ئه‌وان وه‌ک لایه‌نى سیاسى که‌مده‌کاته‌وه هاوڵاتى: هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن وا ده‌کات ساخته‌کارى له‌هه‌ڵبژاردندا نه‌مێنێت؟ هاوژین عومه‌ر: زیاتر له‌مانگێکه کار له‌سه‌ر ره‌شنووسى هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت و خه‌ڵکى ئه‌کادیمى و یاسایى و شاره‌زاى بۆ کۆکراوه‌ته‌وه‌و راوێژێکى زۆر کراوه له‌سه‌ر ئاستى عێراق. ئه‌وه‌ى له ره‌شنووسه‌که‌دا هاتووه هه‌ر کۆمسیۆنێکى نوێ داده‌نرێت واجبه له‌سه‌ری له‌گه‌ڵ رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا کار بکات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنێکى پاک و شه‌فاف بێت. هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشوى په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵبژاردنێکى سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو خه‌ڵک به‌ره‌به‌ره بێ متمانه ده‌بێت به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژاردن، ماوه‌یه‌کى زۆره وه‌ک سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ئه‌و به‌رنامه‌یه‌مان هه‌یه که چۆن وا بکه‌ین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى ئاینده خه‌ڵک ئاشتبکاته‌وه له‌گه‌ڵ سندوقه‌کانى ده‌نگداندا. هاوڵاتى: له‌سۆسیال میدیا وا بڵاوکراوهتە که هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح هه‌یه به‌وه‌ى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن بۆ دابه‌شکردنى کورسییه‌کان له‌قازانجى هێزه گه‌وره‌کاندا نییه؟ هاوژین عومه‌ر: ناتوانى نیه‌تى به‌رهه‌م ساڵح وا لێکبده‌یته‌وه که ئیش بۆ کۆمه‌ڵێک هێزى سیاسى ده‌کات، ئه‌و ده‌یه‌وێت ئیش له‌سه‌ر یاسایه‌کى مۆدێرن بکات، یه‌کێک لهکهموکورتییهکانى یاساى هه‌ڵبژاردن له‌عێراقدا ئه‌وه‌یه سیستمى سانتلیگۆ زوڵمێکى گه‌وره‌ى به‌رانبه‌ر به‌حزبه بچووک و مامناوه‌نده‌کان تێدایه‌و حه‌قیان ده‌خورێت، چونکه سیستمى سانتلیگۆ بۆ دابه‌شکارى کورسییه‌کان کرابوو به‌یاساى هه‌موارکراوى عێراقى 1.9، واتا هه‌ر ده‌نگێک ده‌هات دابه‌شى 1.9 ده‌کرا، ئه‌مه زوڵمى گه‌وره‌ى دروستده‌کرد. ئێستا لیست حاکمه، یه‌ک که‌س به‌شى 10 کورسى هێناوه، نۆ که‌س له‌گه‌ڵ خۆى ده‌باته په‌رله‌مانه‌وه به 500 ده‌نگ و هه‌زار ده‌نگه‌وه، ئێمه ئێستا له ره‌شنووسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن کردوومانه به لیستى تاک، واتا براوه‌کان له‌سه‌ر ده‌نگى کاندیده‌کان دیارى ده‌کرێن، بۆیه هه‌ندێ لایه‌نى سیاسى پێیانوایه ئه‌وه ده‌ورى ئه‌وان وه‌ک لایه‌نى سیاسى که‌مده‌کاته‌وه. هاوڵاتى: سوودتان له‌چ یاسایه‌کى هه‌ڵبژاردن بینیوه بۆ ئه‌م ره‌شنووسه‌ى ئاماده‌تان کرووه؟ هاوژین عومه‌ر: سوودمان لهکهموکورتییهکانى هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشووى عێراق بینیوه، زیاد لهنیزامێکت هه‌یه بۆ دابه‌شکردنى کورسییه‌کان و ده‌نگه‌کان، یاسایه‌ک نه‌بێت وابێت که وابزانرێت کۆمه‌ڵێک هێز بۆ خۆیان نووسیویانه‌ته‌وه. به‌پێى ئه‌م یاسایه‌ى ئێستا کاندید هه‌بووه لهلیستێکدا به 10 هه‌زار ده‌نگه‌وه نه‌ڕۆشتووه، به‌ڵام کاندید هه‌بووه به سێ هه‌زار ده‌نگه‌وه رۆیشتووه له لیستێکى دیکه‌دا، ئه‌مه نامێنێت له ره‌شنوسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن که‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ئاماده‌ى کردووه‌و شاره‌زایانى یاسایى و ئه‌کادیمى ئه‌مه بهدادپهروهرانهتر ده‌زانن له‌م یاسایه‌ى ئێستا له‌عێراقدا کارى پێده‌کرێت. هاوڵاتى: ئه‌مه پێویستى به‌پاڵپشتى کوتله سیاسیه‌کانه له‌په‌رله‌مان؟ هاوژین عومه‌ر: به‌ڵێ ئه‌مه پشتیوانى هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کانى ده‌وێت، سه‌رۆکایه‌تى کۆمار له‌گه‌ڵ هه‌موو تووێژه‌کان و سه‌رۆکایه‌تیه‌کاندا کۆبوونه‌وه ده‌کات و راوێژ ده‌کات. هاوڵاتى: باشه ئه‌مه کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق نابێت که بڕیاره مانگى نیسانى ساڵى ئاینده له‌عێراق ئه‌نجامبدرێت؟ هاوژین عومه‌ر: خستنه گفتوگۆى ئه‌م پرۆژه یاسایه له‌په‌رله‌ماندا کاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر دواخستنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق، په‌سه‌ندکردنى ده‌بێته هۆى دانانى کاتێکى دیکه بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان. هاوڵاتى: واتا ده‌توانین بڵێین هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان وا ده‌کات له‌ده‌ره‌وه‌ى حزبه‌کان خه‌ڵک خۆى کاندید بکات؟ هاوژین عومه‌ر: ده‌توانى له‌یه‌کێک له بازنه‌کانى پارێزگاکان خۆت کاندید بکه‌یت، بۆ نموونه تۆ 50 هه‌زار ده‌نگت هێناوه که‌سێکى دیکه 60 هه‌زارو که‌سێکى دیکه 40 هه‌زار ده‌نگ، بۆ کاندیده‌کان سه‌یرى ئه‌وه ناکرێت ئه‌م کاندیده ماده‌م له‌و لیستهدایهو 500 هه‌زار ده‌نگى هێناوه به‌شى 10 کورسى ده‌کات و لایه‌نێکى دیکه 400 هه‌زار ده‌نگى هێناوه، ئه‌گه‌ر کاندیده‌کانى ناو ئه‌و لیسته‌ى 400 هه‌زار ده‌نگیان هێناوه ده‌نگى کاندیده‌کان زیاتر بێت له‌ده‌نگى ئه‌و لیسته‌ى 500 هه‌زار ده‌نگى هێناوه ئه‌وان له‌پێشتر ده‌بن، واتا ده‌نگى کاندیده‌کان یهکلایدهکاتهوهو کێ ده‌نگى زۆرى هێناوه بۆ ئه‌و که‌سه ده‌چێت و مافى کۆتاى ژنان و که‌مایه‌تییه‌کانیش پارێزراوه، واتا ئه‌وه نامێنێت سه‌رۆک لیستێک 100 هه‌زار ده‌نگ بهێنێت و دوو که‌سى دیکه له‌گه‌ڵ خۆى ببات که‌هه‌زار ده‌نگیان نه‌هێناوه. به‌پێى ئه‌م یاسایه‌ى ئێستا کاندید هه‌بووه لهلیستێکدا به 10 هه‌زار ده‌نگه‌وه نه‌ڕۆشتووه، به‌ڵام کاندید هه‌بووه به سێ هه‌زار ده‌نگه‌وه رۆیشتووه له لیستێکى دیکه‌دا، ئه‌مه نامێنێت له ره‌شنوسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن که‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ئاماده‌ى کردووه‌و شاره‌زایانى یاسایى و ئه‌کادیمى ئه‌مه بهدادپهروهرانهتر ده‌زانن له‌م یاسایه‌ى ئێستا له‌عێراقدا کارى پێده‌کرێت.
هاوڵاتى له‌گه‌ڵ که‌مبوونه‌وه‌ى گوڕى خۆپیشاندانه‌کانى عێراق، داواى لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران و کابینه‌که‌ى که‌مبووه‌ته‌وه، سه‌رۆک وه‌زیرانیش جه‌خت له‌نزیکى گۆڕانکاریی وه‌زارى ده‌کاته‌وه. ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌کان و کوشتن و برینداربوونى ژماره‌یه‌کى زۆر خۆپیشانده‌ر، ئاستى داواکارى خۆپیشانده‌رانى له‌داواى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه، به‌رزبووه‌وه بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که به‌تایبه‌ت عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران. هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوانده‌کرا هه‌ینى رابردوو یه‌کلاکه‌ره‌وه بێت و خۆپیشانده‌ران به‌نیازى خۆپیشاندانى ملیۆنى بوون له‌ژێر ناوى «هه‌ینى رۆیشتن»، به‌ڵام ئاڕاسته‌ى رووداوه‌کان تاڕاده‌یه‌ک گۆڕا، حکومه‌ت به‌زه‌برى هێز رێگه‌ى گرت له‌خۆپیشانده‌ران و مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى شیعه‌کانیش په‌یامێکى بۆ پشتیوانى له‌چاکسازى راگه‌یاند، که‌زیاتر وه‌ک په‌یامى پشتیوانى له‌حکومه‌ت ده‌خوێنرێته‌وه. ئێستا عه‌بدولمه‌هدى کهنزیکبوو ببێته نێچیرێکى ئاسانى خۆپیشاندانه‌کان و لایه‌نه‌کان ده‌یانویست بهدهستلهکارکێشانهوهى خۆیان رزگار بکه‌ن، زیره‌کانه خه‌ریکى قۆستنه‌وه‌ى بارودۆخه‌که‌یه‌و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌یه‌وه ئه‌و خواستانه‌ى بسه‌پێنێت که‌پێشتر به‌هۆى فشارى لایه‌نه‌کانه‌وه ئاسان نه‌بوو بۆى بچێته‌سه‌ر. عه‌بدولمه‌هدى دوێنێ له‌په‌یامێکدا خۆپیشاندانه‌کانى به‌هه‌لێکى گرنگ ناوبرد، بۆ ئه‌نجامدانى چاکسازى بنه‌ڕه‌تى و فشار خستنه‌سه‌ر هێزه سیاسییه‌کان بۆ راستکردنه‌وه‌ى شکست و هه‌ڵه‌کانى دواى ساڵى 2003 و رازیبوونى لایه‌نه‌کان به گۆڕانکارییه‌کان. وتیشى « خۆپیشاندانەکان گرنگترین رووداون کەعێراق لەدواى ساڵى 2003 پێیدا تێدەپەڕێت، حکومەت هەوڵدەدات بۆ سەرکەوتنى داواکارى خۆپیشاندەران، خۆپیشاندانەکان یەکێک لەگرنگترین میکانیزمەکانى فشار‌و چاودێرکردنە بۆ بەدیهێنانى چاکسازى». له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق کهههفتهى رابردوو له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند عه‌بدولمه‌هدى رازییه ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه ئه‌گه‌ر هێزه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر جێگره‌وه‌ى رێکبکه‌ون، دوێنێ سه‌ردانى عادل عه‌بدولمه‌هدى کرد‌و جه‌ختیان له‌پشتیوانى هه‌وڵه‌کانى چاکسازى کرده‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌کى سیاسی ئاگادار له‌به‌غدا به هاوڵاتى راگه‌یاند »لایه‌نه‌کانى پێکهێنه‌رى حکومه‌ت، ئێستا مانه‌وه‌ى ئه‌م حکومه‌ته به‌باشتر ده‌زانن وه‌ک لهدهستلهکارکێشانهوهى، ده‌یانه‌وێت سه‌رۆک وه‌زیران بمێنێته‌وه‌و گۆڕانکاریی وه‌زارى بکرێت بۆ رازیکردنى خۆپیشانده‌ران». حکومه‌ته‌که‌ى عه‌بدولمه‌هدى که‌ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ى پێدرا، له‌لایه‌ن هه‌ردوو هاوپه‌یمانى فه‌تحى هادى عامریی و سائیرونى موقته‌دا سه‌دره‌وه پشتیوانى ده‌کرا، به‌ڵام سه‌در له‌پشتیوانیکردنى کشاوه‌ته‌وه. دوێنێ شه‌ممه سه‌در پشتیوانى بۆ داواى خۆپیشانده‌رانى به‌غدا ده‌ربڕى که داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى سه‌رۆک وه‌زیران ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌راورد به‌کاتى خۆپیشاندانه‌کان جموجۆڵه‌کانى له‌و باره‌یه‌وه که‌مبووه‌ته‌وه. سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هێشتا نازانرێت به‌ته‌واوى دۆخه‌که به‌لایه‌کدا ده‌که‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى روونه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانیش کۆتایی بێت، ناڕه‌زایی خه‌ڵک کۆتایی نایه‌ت، له‌هه‌ر کاتێکدا بێت ئه‌گه‌رى دووباره ته‌قینه‌وه‌ى هه‌یه «خه‌ڵک برسیه، ناڕازییە، گه‌نده‌ڵى هه‌یه، بشچێتهوه ماڵه‌وه ناڕه‌زاییه‌کانى کۆتایی نایه‌ت». باسى له‌وه‌شکرد، هه‌ردوولا هه‌م حکومه‌ت هه‌م خۆپیشانده‌ران سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و داواکارییه‌کانیان، بۆیه زه‌حمه‌ته بزانرێت به‌ته‌واوى دۆخه‌که به‌کوێ ده‌گات. ئێستا گۆڕه‌پانى سیاسی عێراق و هه‌ڵوێستى لایه‌نه سیاسییه‌کان جۆره متبونێکى پێوه دیاره، لایه‌نه‌کان و خه‌ڵک چاویان له‌ده‌نگ و جموجۆڵه‌کانى شه‌قامه که‌خه‌ریکه به‌ره‌و که‌مبونه‌وه ده‌چێت. حه‌سه‌ن ئالى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتى راگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تاوه داواکارى خۆپیشانده‌ران بۆ خزمه‌تگوزاریی بوو، به‌ڵام دواتر گۆڕا بۆ سیاسی و داواى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌یان کرد، ئه‌وه‌ش زیانى به‌خۆپیشاندانه‌کان گهیاندو ژماره‌یه‌کى زۆر خه‌ڵک کوژران و برینداربوون. وتیشى «لایه‌نه سیاسییه‌کان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى به‌گۆڕینى حکومه‌ت و سه‌رۆک وه‌زیران هیچ له‌بارودۆخه‌که ناگۆڕێت، به‌ڵکو گۆڕانکاریی له‌هه‌ندێک له‌وه‌زاره‌ته‌کان بکرێت و داواى خه‌ڵک جێبه‌جێبکرێت». به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌کان، ئێران رۆڵى سه‌ره‌کى هه‌یه له‌مانه‌وه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدیدا له‌کاتێکدا نزیک بوو به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه بکه‌وێت و عێراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ببات. ئاژانسى فرانس پرێس دوێنێ بڵاویکرده‌وە، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى ئێران و هێزه سیاسییه عێراقییه‌کان به‌ڕێوه‌چووه‌و له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئێستا‌و کۆتایی هێنانى خۆپیشاندانه‌کان به‌هێز رێککه‌وتوون. کۆتایی مانگى رابردوو ئاژانسى ئه‌سۆشێتید پرێس ئاماده‌بوونى قاسم سلێمانى له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئه‌منى عێراقى له‌جیاتى عادل عه‌بدولمه‌هدى ئاشکراکرد، که به‌رپرسانى عێراقى تووشى سه‌رسوڕمان کردبوو، به‌پێی ئاژانسه‌که سلێمانى به‌ڵێنى سه‌رکوتکردنى خۆپیشاندانه‌کانى داوه. تائێستا دیار نییه گۆڕانکاریی وه‌زاری که عادل عه‌بدولمه‌هدى نیازى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى نیشانداوه تاچه‌ند خۆپیشانده‌رانى توڕه رازى ده‌کات، دیاریش نییه کام وه‌زیرانه گۆڕانکاریی وه‌زاریی ده‌یانگرێته‌وه. پێده‌چێت زۆربه‌ى هێزه سیاسییه‌کان مانه‌وه‌ى حکومه‌تى ئێستا ره‌تنه‌که‌نه‌وه، به‌وپێیه‌ى خۆپیشاندانه‌کان هه‌موو سیاسه‌تمه‌داران و هێزه سیاسییه‌کانى دواى ساڵى 2003یان کردبووه ئامانج و دژى ده‌وه‌ستانه‌وه‌و به‌هۆکارى شکسته‌کانیان داده‌نان. مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌دارى دیارى کورد که‌دوو خول ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق بووه به هاوڵاتى راگه‌یاند «هه‌رده‌بێت ئه‌م ره‌وشه به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان کۆتایی بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر حکومه‌ت داواکارییه‌کانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بکات و لێکۆڵینه‌وه له‌شه‌هیدبوون و برینداربوونى خۆپیشانده‌ران بکه‌ن». پێشیوایه، ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌م حکومه‌ته بهێڵێته‌وه و هێزه‌کانیش به‌وه رازى بکات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌حمود عوسمان پێیوایه، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت بشمێنێته‌وه حکومه‌تێکى لاواز ده‌بێت، عادل عه‌بدولمه‌هدى ناتوانێت وه‌ک پێشوو کاربکات، ره‌نگه هێزه سیاسییه‌کانیش ناکۆکییان بۆ دروستبێت، به‌ڵام هێشتا دۆخه‌که زۆر روون نییه. دواى وه‌رگرتنى جۆرێک لهگرهنتى بۆ مانهوهه، له‌ئێستادا حکومه‌تى عێراق هه‌وڵه‌کانى چڕکردووه‌ته‌وه بۆ ره‌وانه‌کردنى بودجه‌ى ساڵى داهاتوو بۆ په‌رله‌مانى عێراق به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندکردنى. دوێنێ شه‌ممه محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌په‌یامێکدا داواى له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کرد په‌له بکات له‌ناردنى پڕۆژه‌ى بودجه بۆ په‌رله‌مان. حه‌لبوسى وتیشى «به‌ته‌واوى به‌کارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران ره‌تده‌که‌ینه‌وه، ده‌بێت پارێزگارى له‌خۆپیشاندانى ئاشتیانه بکرێت». باسى له‌وه‌شکرد، ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى نیشتیمانى راده‌گه‌یه‌نێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ى سێ سهرۆکایهتییهکهو ئه‌کادیمییه‌کان و مه‌رجه‌عیه‌ته ئاینییه‌کان و چین و تووێژه‌کان، بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، به‌پێی خشته‌یه‌کى کاتى دیاریکراو.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم قایمقامى قه‌زاى شه‌نگال ئاماژه به‌وه‌ده‌دات داعش و چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانى ئه‌ردۆغان کهدارودهستهى تورکیان مه‌ترسین له‌سه‌ر شه‌نگال و داوایان له‌په‌که‌که کردووه بیانوو نه‌داته ده‌ستیان. مه‌حما خه‌لیل، قایمقامى قه‌زاى شه‌نگال له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات له‌ناو شه‌نگالدا چه‌ند جۆرێک هێزى چه‌کدارى تێدایه که‌پێکهاتوون له‌هێزى په‌که‌که‌و یه‌په‌ژه‌و حه‌شدى شه‌عبى و هێزى ئێزیدخانى حه‌یده‌ر شه‌شۆ. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت «هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌کى پارتى له‌ناو شه‌نگالدا بوونیان نییه‌و حه‌شدى شه‌عبى رێگه نادات بچنه ناو شه‌نگال». ناوبراو جه‌خت له‌وه‌ش ده‌کاته‌وه که تائێستا به‌غداو حکومه‌تى هه‌رێم یه‌ک فلس هاوکارییان نه‌کردووین بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شه‌نگال. هاوڵاتى: دۆخى شه‌نگال له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌کى گشتى چۆنه؟ مه‌حما خه‌لیل: دۆخێکى خراپه به راستى، مهئساوییه، مه‌ترسییه‌کى گه‌وره له‌سه‌ر شه‌نگاله له‌دواى رووداوه‌کانى 16ى ئۆکتۆبه‌ر دۆخه‌که زیاتر خراپ بووه‌و جموجۆڵى داعش زۆره، په‌که‌که له‌ناو شه‌نگالدان و خه‌ڵکى شه‌نگال دڵگرانن و ده‌خوازن چه‌کدارى په‌که‌که له‌وێ نه‌مێنێت، چونکه لهههفتهیهدا دووجار فرۆکه‌ى جه‌نگى تورکى بۆردومانى په‌که‌که‌ى کردووه، هۆزه عه‌ره‌به‌کان پیاوى ئه‌وان داعش بوون، ئه‌وانه‌ش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و بۆ خۆیان مه‌ترسین له‌سه‌ر دۆخى شه‌نگال. هاوڵاتى: فرۆکه‌ى جه‌نگى تورکى چه‌ند جار بۆردومانى په‌که‌که‌ى کردووه له‌شه‌نگال؟ مه‌حما خه‌لیل: هه‌فته‌ى ڕابردوو فرۆکه جه‌نگیه‌کانى تورکیا دووجار بۆمبارانى په‌که‌که‌یان کردووه گه‌لێک رۆژ له‌ناحیه‌ى سنونێ و خانه‌سور بۆرودمانیان کردووه‌و قوربانى هه‌یه له‌ناو چه‌کدارى په‌که‌که و ناهێڵن خه‌ڵک بیانبینن. له‌ناو شه‌نگالدا هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌کى پارتى تێدا نییه‌و لهدهوروبهرى شه‌نگالن، حه‌شدى شه‌عدى رێگه‌نادات بچنه‌وه شه‌نگال هاوڵاتى: له‌ناو شه‌نگال چه‌ند گروپ و هێزى چه‌کدارى جیاوازى تێدایه، ئایا پێویستان به‌م هه‌موو چه‌کداره جیاوازانه هه‌یه؟ مه‌حما خه‌لیل: په‌که‌که و یهبهشهیهو هێزى حه‌شدى شه‌عبى و سیلاحیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و هه‌زاران که‌س ده‌بن، خه‌ڵکى شه‌نگال رازى نین ئه‌و هێزانه له‌ناو شه‌نگالدان، چونکه بوونه‌ته هۆى مه‌ترسى بۆ سه‌ر خه‌ڵکه‌که، چونکه ئه‌گه‌ر ئاسایشێکى باش هه‌بێت لازمه ره‌زامه‌ندى دانیشتوانى شه‌نگالى تێدا بێت و پرۆفیشناڵ و مه‌شقپێکراو بن. هاوڵاتى: پێشمه‌رگه‌ى پارتى له‌ناو شه‌نگالدا هه‌یه؟ مه‌حما خه‌لیل: له‌ناو شه‌نگالدا هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌کى پارتى تێدا نییه‌و لهدهوروبهرى شه‌نگالن، نه پێشمه‌رگه‌ى پارتى و نه پێشمه‌رگه‌ى یه‌کێتى له‌ناو شه‌نگالدا نین و حه‌شدى شه‌عدى رێگه‌نادات بچنه‌وه شه‌نگال، پارتى و یه‌کێتى قوربانیى گه‌وره‌یان له‌پێناو شه‌نگالدا داوه. راسته رۆژى 3ى ئاب که‌مته‌رخه‌مى هه‌بووه له‌لایه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌وه، به‌ڵام هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان شه‌نگالى رزگار کرد‌و (519) شه‌هید له‌پێناو رزگارکردنى شه‌نگالدا دراوه، که‌پێشمه‌رگه‌ى کوردستان بوون، چ پارتى و چ یه‌کێتى و چ ئه‌وانه‌ى له‌چیاى شه‌نگال به‌رخودانیان کردووه. هاوڵاتى: هه‌ندێ چاودێرى سیاسى و سه‌ربازى ده‌ڵێن دواى 3ى ئاب 2014 که‌داعش شه‌نگالى داگیرکرد، پارتى تۆمه‌تبارکرا که شه‌نگالیان به‌جێهێشتووه؟ ئه‌م قسه‌یه تاچه‌ند دروسته؟ مه‌حما خه‌لیل: ئه‌و قسه‌یه راستى تێدا نییه، منیش نیگه‌ران بووم که‌هێزى پێشمه‌رگه شه‌نگالیان به‌جێهێشت، خۆتان ده‌زانن پێشمه‌رگه لهڕومادى و سه‌ڵاحه‌دین و موسڵدا هه‌بوون، به‌ڵام هێزو ئه‌سله‌حه‌ى داعش زۆر بوو چه‌کێکى که‌م و لاواز له‌ده‌ستى پێشمه‌رگه‌دا هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانن که‌کێ شه‌نگالى رزگار کرد، راسته رۆژى 3ى ئاب که‌مته‌رخه‌مى هه‌بووه له‌لایه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌وه، به‌ڵام هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان شه‌نگالى رزگار کرد‌و (519) شه‌هید له‌پێناو رزگارکردنى شه‌نگالدا دراوه، که‌پێشمه‌رگه‌ى کوردستان بوون، چ پارتى و چ یه‌کێتى و چ ئه‌وانه‌ى له‌چیاى شه‌نگال به‌رخودانیان کردووه. هاوڵاتى: ئێوه ناتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزى په‌که‌که بکه‌ن که‌ڕۆڵیان هه‌بووه لهڕزگارکردنى شه‌نگالدا؟ مه‌حما خه‌لیل: خه‌ڵکى شه‌نگال له‌سه‌دا 80%یان ئاواره‌ن و به‌شێکى زۆریان له‌هه‌رێمى کوردستانن و ئه‌وانى دیکه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى وڵات، په‌که‌که ئاسته‌نگ دروستده‌کات و منداڵى خه‌ڵک به‌زۆر چه‌کدار ده‌کات، خه‌ڵکى شه‌نگال له‌ناو په‌که‌که‌دا هه‌یه‌و ئێمه داوامان کردبوو بێنه ناو ریزى پۆلیس و پۆلیسى پاسه‌وانى سنوور، ئه‌مه‌ى په‌که‌که ده‌یکات نه له‌به‌رژه‌وه‌ندى شهنگالدایهو نه له‌به‌رژه‌وه‌ندى عێراقدایه، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌که‌که ناکه‌ین و حکومه‌تى به‌غدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن، په‌که‌که هێزێکى عێراقى نییه تا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین. ئێمه چوار مانگه به‌یاننامه‌مان ده‌رکردووه‌و هاوارمان کردووه کهمهترسییهکى گه‌وره له‌سه‌ر شه‌نگال هه‌یه، چونکه هێزى توندڕه‌وى تورکیا چ داعش و هێزه ئیسلامییه‌کانى دیکه کهدهستکردى تورکیا‌و ئه‌ردۆغانن، ئه‌مانه مه‌ترسین له‌سه‌ر شه‌نگال. هاوڵاتى: ئایا مه‌ترسى له‌سه‌ر شه‌نگال هه‌یه به‌شێوه‌یه‌کى گشتى که‌جارێکى دیکه خه‌ڵکه‌که‌ى ئاواره ببنه‌وه؟ مه‌حما خه‌لیل: سوپاى تورکى و دیکتاتۆریه‌تى تورکى جارێکى دیکه ده‌یانه‌وێت شه‌نگال بۆردومان بکه‌ن و ئه‌و خه‌ڵکه‌ى ماوه‌ته‌وه ئاواره‌ى بکه‌ن. قه‌زیه‌ى په‌که‌که قه‌زییه‌ى به‌غداو ئه‌نقه‌ره‌یه، چۆن به‌غدا ده‌هێڵێت په‌که‌که بیانوو بدات به‌ده‌سته‌وه ته‌جاوز بکاته سه‌ر خاکى شه‌نگال، نابێت په‌که‌که ده‌رفه‌ت بداته تورکیا و بیانوى بداتێ که‌سبه‌ینێ هێرش بکرێته‌سه‌ر شه‌نگال و دیمۆگرافى ناوچه‌که تێکبدات. ئه‌ردۆغان دوژمنمانه‌و له‌به‌ر ده‌رگاماندایه، نابێت په‌که‌که بیانوو بداته‌ده‌ست تورکیا بۆ بۆردمان و هێرشبکاته سه‌ر شه‌نگال، به‌ڵام کێ واى کردووه ئه‌ردۆغان بێته به‌رده‌رگامان، په‌که‌که بووه. ئێمه چوار مانگه به‌یاننامه‌مان ده‌رکردووه‌و هاوارمان کردووه کهمهترسییهکى گه‌وره له‌سه‌ر شه‌نگال هه‌یه، چونکه هێزى توندڕه‌وى تورکیا چ داعش و هێزه ئیسلامییه‌کانى دیکه کهدهستکردى تورکیا‌و ئه‌ردۆغانن، ئه‌مانه مه‌ترسین له‌سه‌ر شه‌نگال. هاوڵاتى: هێزه‌که‌ى حه‌یده‌ر شه‌شۆ کهحزبى ئێزیدى دیموکراتى هه‌یه‌و سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات، ئه‌و هێزه چۆنن؟ مه‌حما خه‌لیل: حه‌یده‌ر شه‌شۆ ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تیه یه‌کێتییه‌و ئێمه رێزى ده‌گرین و حه‌یده‌ر شه‌شۆ به‌رخودانى کرد‌و هێزه‌که‌ى له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمه‌و هێزه‌که‌یان له‌باشورى چیاى شه‌نگالدان و نزیک مه‌زارى شه‌ره‌فه‌دینه، ئه‌وان به‌رخودانیان به‌رده‌وام بووه‌و هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نییه. نه هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراق یه‌ک فلس چیه نه‌یداوه به‌ئێمه تائێستا، حکومه‌تى عێراق پاره بۆ ئێزییدییه‌کان خه‌رج ناکات که‌ده‌زانێت هه‌م ئێزیدین و هه‌م کوردیشین هاوڵاتى: حه‌شدى شه‌عبى پارێزگارى له‌خه‌ڵکى شه‌نگال ده‌که‌ن؟ یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تر له‌وێن؟ مه‌حما خه‌لیل: حه‌شدى شه‌عبى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان کارده‌که‌ن و بۆ بازرگانى و دزى و تاڵانى هاتوونه‌ته شه‌نگال و ئێمه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناکه‌ین. دوو تا سێ ملیار دۆلارى ده‌وێت له‌م قۆناغه‌دا بۆ گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى باش بۆ شاره‌که، به‌ڵام به‌شێوه‌ى گشتى نزیکه‌ى 10 ملیار دۆلارى ده‌وێت تا شه‌نگال بگه‌ڕێنینه‌وه دۆخه‌که‌ى پێشترى هاوڵاتى: دۆخى شه‌نگال که‌ئه‌م هه‌موو جۆره هێزه‌ى تێدایه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟ مه‌حما خه‌لیل: ده‌بێت ئه‌منیه‌ت و ئاسایش بۆ شه‌نگال بگه‌ڕێته‌وه‌و هێزێکى هاوبه‌ش دروستبکرێت، شه‌نگال دۆسیه‌یه‌کى ئه‌منى و سیاسیه، وه‌کو ساڵى 2014 سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌که‌دا هێزى هاوبه‌ش دروستبکه‌ن. رێکه‌وتنى سیاسى له‌نێوان هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر شه‌نگال ئه‌نجامبدرێت، پۆلیس له‌ناو شار ئه‌منییه‌ت بپارێزێت و له‌ده‌ره‌وه‌ى شه‌نگال هێز هه‌بێت بۆ پاراستنى سنوره‌کانى، تابتوانرێت خزمه‌تگوزارییه‌کان بگه‌یه‌نرێته‌وه شه‌نگال و خه‌ڵکه‌که‌ى قه‌ره‌بووى زیانه‌کانى داعشیان پێبدرێته‌وه‌و دادگا کارى خۆى بکات، نه‌ک عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌کان له‌شوێنى دادگاکان کارنه‌که‌ن. تاخه‌ڵکى شه‌نگال بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه ناو ماڵ و حاڵى خۆى. هاوڵاتى: هیچ بودجهیهکت له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شه‌نگال که به‌فه‌رمى قایمقامى شهنگالیت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه؟ مه‌حما خه‌لیل: نه هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراق یه‌ک فلس چیه نه‌یداوه به‌ئێمه تائێستا، حکومه‌تى عێراق پاره بۆ ئێزییدییه‌کان خه‌رج ناکات که‌ده‌زانێت هه‌م ئێزیدین و هه‌م کوردیشین، هه‌ندێ خزمه‌تگوزارى هه‌یه له‌ناو پارێزگاى نه‌ینه‌وادا، به‌ڵام هێشتا خزمه‌تگوزارى پێویست نییه له‌ناو شه‌نگالدا. هاوڵاتى: حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مه ده‌زانێت که له‌به‌ر ئێزیدى بوون و کوردبوون به‌غدا پاره‌تان بۆ خه‌رج ناکات؟ مه‌حما خه‌لیل: نازانم بۆچی؟ شه‌نگال دەبێت ئاوه‌دان بکرێته‌وه‌و هه‌موو رێگاوبانه‌کان چاکبکرێتهوهو قه‌ره‌بووى هاوڵاتیانى شه‌نگال بکرێته‌وه دوو تا سێ ملیار دۆلارى ده‌وێت له‌م قۆناغه‌دا بۆ گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى باش بۆ شاره‌که، به‌ڵام به‌شێوه‌ى گشتى نزیکه‌ى 10 ملیار دۆلارى ده‌وێت تا شه‌نگال بگه‌ڕێنینه‌وه دۆخه‌که‌ى پێشترى. هاوڵاتى: بۆچى ئاواره‌کان ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ شه‌نگال؟ مه‌حما خه‌لیل: ئه‌گه‌ر ئاسایش و ئارامى هه‌بێت و قه‌ره‌بووى خه‌ڵکه‌که‌ى بکرێته‌وه‌و په‌که‌که له‌شه‌نگال ده‌ربچێت وڵاتانى نێوده‌وڵه‌تیش ئاماده‌ن هاوکارى خه‌ڵکى شه‌نگال بکه‌ن، له‌کۆى (560) هه‌زار که‌س (360) هه‌زار ئاواره له‌هه‌رێمى کوردستاندا و له‌که‌مپه‌کاندا ده‌ژین. هاوڵاتى: وه‌ک چۆن خه‌ڵکى شه‌نگال دابه‌شبوون به‌سه‌ر هێزه جیاوازه‌کانى شه‌نگالدا، ده‌وترێت ئێستا شه‌نگال چه‌ند میرێکى هه‌یه؟ مه‌حما خه‌لیل: نانا برام ئێستا شه‌نگال یه‌ک میرى هه‌یه که له‌لالش هه‌ڵبژێردراوه‌و ئه‌ویش میر ته‌حسین بهگهو هه‌موو ئه‌و میرانه‌ى تر خه‌ڵکیان له‌گه‌ڵدا نییه‌و میرى ساخته‌ن و تۆز‌و بان. زۆر سوپاس بۆ رۆژنامه‌ى هاوڵاتى که رۆڵ و ده‌نگى ئێوه باش بووه بۆ کوردستان و مافى مرۆڤ به‌تایبه‌ت بۆ شه‌نگالییه‌کان که‌ده‌نگ و ره‌نگى ئێمه‌تان گه‌یاندووه
کاکەلاو عەبدوڵا مانگێک لەمەوبەر تورکیا لەشکرکێشی «کانی ئاشتی» دەستپێکرد بۆ نێو باکوری سوریا، کە تائێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی چەندین کەس و داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی سنوری. تورکیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکەی، کە لە ٩ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد، ئامانجی ئەوەیە هێزە کوردییەکان وەدەربنێت و دووریانبخاتەوە لە سنورەکەی بەقوڵایی (٣٠) کم، بەوهۆیەشەوە «ناوچەیەکی ئارام» دروستبکات بۆ نیشتەجێکردنی دوو ملیۆن ئاوارەی سوری کەئێستا لەتورکیادان. بەڵام زۆربەی وڵاتانی جیهان ئۆپەراسیۆنەکەی ئەنقەرەیان بە «داگیرکاری» وەسف کرد، جگە لەوەی چەندین راپۆرت خراونەتەڕوو لەلایەن میدیا جیهانییەکانەوە کەتورکیا ئامانجی لەئۆپەراسیۆنەکەدا «پاکتاوی نەژادییە» و بووەتەهۆی دروستکردنی «قەیرانیکی نوێی مرۆیی». پێشتر ئەنقەرە لەگفتوگۆدا بوو لەگەڵ واشنتن تا ناوچەیەکی هاوبەشی «ئارام» دابمەزرێنن پێش ئەوەی لەشکرکێشییەکەی دەستپێبکات و سستی ئەمریکا بکاتە بیانوو بۆ دەستپێکردنی، کە پێیوابوو گرنگە بۆ ئەمنییەتی وڵاتەکەی. چەند رۆژێک پێش لەشکرکیشییەکە، لەهەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا ئەمریکا هێزەکانی خۆی کشاندەوە لەباکوری سوریا کە لەژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە ، کە ئەمەش بەپێی بۆچوونی شیکەرەوان «هەڵکردنی گڵۆپی سەوز» بوو بۆ تورکیا تا داگیرکارییەکەی ئەنجامبدات و «ناپاکی» بوو بەرامبەر هاوپەیمانە نزیکەکەی لەسوریا. هەر لەسەرەتاوە داگیرکاریەکەی تورکیا کەوتەبەر رەخنەی توندی نێودەوڵەتی، بەتایبەتیتر لەلایەن وڵاتە هاوپەیمانەکانی تورکیا لە رێکخراوی ناتۆ بەوپێیەی هەسەدە هاوپەیمانێکی دڵسۆزی هێزەکانی هاوپەیمانان بوو لەجەنگی دژی داعش و رۆڵیکی گەوڕەی گێرا لەتێکشکاندنی رێکخراوە تیرۆریستییەکە بەلەدەستدانی (١١) هەزار شەڕڤان. لەشکرکێشییەکەی تورکیا بووەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین سەرباز لەهەردوولا، جگەلەوەی قەیرانی مرۆیی دروستکردووە و چەندین خەڵکی سڤیل ئاوارەبوون. بەپێی ئاماری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەسەرەتایی دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی تورکیا بۆ باکوری سوریا، (٦٩٠) کەس گیانیان لەدەستداوە لە سەربازو خەڵکی سڤیل، جگە لەوەی (٣٠٠) هەزار کەس ئاوارەبوون. بەگوێرەی ئامارەکە، (١٦٠) سڤیل شەهیدکراون لەلایەن میلیشیاکانی سەر بەتورکیا، بەهۆی بۆمبارانی فڕۆکەو تۆپهاوێژەکانی سوپای تورکیاوە کەحەوت کەسیان ئافرەتن و چواریشیان منداڵن. ئامارەکەی روانگەی سوری ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا‌و گروپە توندڕەوەکانی سەر بەتورکیاش، کە لەبەرەکانی پێشەوەی ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن تورکیاوە بەکاردەهێنرێن، تێدایە کە (٢٥٧) چەکدار و (١٠) سەربازی تورکیان. هەروەها (٢٨٨) شەڕەڤان شەهیدبوون. هەرچەندە تورکیا باس لەوەدەکات «ئۆپەراسیۆنەکەی سەرکەوتوو بووە»، بەڵام رووبەڕووی رەخنەی تووند بوەتەوە بەهۆی سەرپێچیکردن لەمافەکانی مرۆڤ و ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، بەتایبەت لەلایەن ئەو گروپە توندڕەوانەی کەهاوکاری دەکەن لە لەشکرکێشییەکەدا لەسوپای نیشتمانی سوریا، کە سوپای ئۆپۆزسیۆنی سوریایەو پێشتر بەسوپای سوریای ئازاد بەناوبانگ بوون. راپۆرتێکی ئەمدواییانەی نیویۆرک تامیزی ئەمریکی یاداشتێکی دیپلۆماتکارێکی باڵای ئەمریکی لەسوریا بڵاوکردەوە کەچەکدارانی سەر بەتورکیا تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی «تاوانی جەنگ و پاکتاوی نەژادی»، کە باس لەوەدەکات لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا دیلیان کوشتووە لەگەڵ چەندین تاوانی دیکە. یاداشتەکە لەلایەن ویلیا‌م رۆوبەک، جێگری نێردەی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ تێکشکانی داعش نوسراوە، کە تێیدا رەخنە لەئیدارەی ترەمپ دەگرێت سەبارەت بەوەی بەشی پێویست کاریان نەکردووە بۆ راوەستاندنی داگیرکارییەکەی تورکیا. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، وەک رێکخراوی لێبوردنی (ئەمنستی) نیودەوڵەتی مانگی رابردوو رایانگەیاند کە بەڵگەیان هەیە لەسەر چالاکییەکانی چەکدارەکانی سەر بەتورکیا کە «تاوانی جەنگیان ئەنجامداوەو خەڵکی سڤیلیان کوشتووە و برینداریان کردوون». ئەم گروپانە لەژێر ئاڵای سوپای نیشتمانی سوریادا شەڕی زەمینی دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامدەدەن و مانگی رابردوو ئەردۆغان بە «موجاهید» ناوزەندی کردن. ئاماری ئۆفیسی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەریدەخات کە تائێستا نزیکەی (٣٠٠) چەکداری ئەم سوپایە بەدەستی هێزەکانیان کوژراون. ئامارەکە دەریشیدەخات کە (٤١٢) شەڕەڤان لەسەرەتای دەستپێکی داگیرکارییەکەی تورکیاوە شەهیدبوون جگەلەوەی «زیاتر لە (٤٠٠) هەزار کەس ئاوارەبوون کە (١٨) هەزاریان منداڵن. پێنج ئەندامی بەشی تەندروستی کە یارمەتی سڤیلە بریدارەکانیان داوەو چوار رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە». سەرەڕای ئەمانەش، لەدوای رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان تورکیا و ئەمریکا، داگیرکارییەکەی ئەنقەرە نەوەستاوەو بەردەوامە. رێککەوتنەکە کە لەنێوان ئەردۆغان و مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا واژۆکرا لەئەنقەرە لە ١٧ی تشرینی یەکەم، مۆڵەتی (١٢٠) کاتژمیریدا بەهەسەدە تا (٣٠) کم بکشێتەوە لەسنوری تورکیا-سوریا، ناوچەکانی نێوان شارۆچکەکانی گرێ سپی و سەرێکانی. هەرچەندە بەپێی ئاگربەستەکە دەبوو تورکیا شەڕی راگرتبا، بەڵام لەدواهەمین بەیاننامەیدا، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەزڵوم کۆبانێ رایگەیاند کە (١٨٢) شەڕەڤانیان شەهیدبووە لەدوای ئاگربەستەکە، جگەلەوەی تورکیا بەردەوامە لە «داگیرکردنی ناوچەکانی دەرەوەی گرێ سپی و تەلتەمر و سەرێکانی، ئەمەش ئاوارەبوون و مردنی سڤیلی لێکەوتووەوتەوە سەرەڕای ئەوەی ئێمە هێزەکانی خۆمان کشاندووەتەوە». «حکومەتی تورکیا‌و بەرە چەکدارەکانی لەساتی ئاگربەستەکەوە (١٠٨) هێرشی زەمینیان ئەنجامداوە، فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیان (٨٢) پێگەیان بۆمباران کردووە، لەکاتێکدا تۆپهاوێژەکانیان (١١٠) ناوچەی دەرەوەی رێککەوتنەکەیان کردووەتە ئامانج. هەموو ئەم هێرشانە ئەنجامەکەی شەهیدبوونی (١٨٢) سەرباز و برینداربوونی (٢٤٣)ی دیکە بوون». لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە کە تائێستا تەنها دوو سەربازی تورکی لەئۆپەراسیۆنەکەدا کوژراون و سوپای تورکیا بەهاوکاری گروپە چەکدارەکان توانیویانە نزیکەی (٨٠٠) شەڕکەری هەسەدە بکوژن، لەکاتێکدا چەندڕۆژێک لەمەوبەر لەزاری فەرماندەکانی گروپە توندڕەوەکانەوە بڵاویانکردەوە کە (١٥١) چەکداریان کوژراون و (٥٥٩)ی دیکەشیان برینداربوون.
هاوڵاتى له‌گه‌ڵ که‌مبوونه‌وه‌ى گوڕى خۆپیشاندانه‌کانى عێراق، داواى لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران و کابینه‌که‌ى که‌مبووه‌ته‌وه، سه‌رۆک وه‌زیرانیش جه‌خت له‌نزیکى گۆڕانکاریی وه‌زارى ده‌کاته‌وه. ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌کان و کوشتن و برینداربوونى ژماره‌یه‌کى زۆر خۆپیشانده‌ر، ئاستى داواکارى خۆپیشانده‌رانى له‌داواى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه، به‌رزبووه‌وه بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که به‌تایبه‌ت عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران. هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوانده‌کرا هه‌ینى رابردوو یه‌کلاکه‌ره‌وه بێت و خۆپیشانده‌ران به‌نیازى خۆپیشاندانى ملیۆنى بوون له‌ژێر ناوى «هه‌ینى رۆیشتن»، به‌ڵام ئاڕاسته‌ى رووداوه‌کان تاڕاده‌یه‌ک گۆڕا، حکومه‌ت به‌زه‌برى هێز رێگه‌ى گرت له‌خۆپیشانده‌ران و مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى شیعه‌کانیش په‌یامێکى بۆ پشتیوانى له‌چاکسازى راگه‌یاند، که‌زیاتر وه‌ک په‌یامى پشتیوانى له‌حکومه‌ت ده‌خوێنرێته‌وه. ئێستا عه‌بدولمه‌هدى کهنزیکبوو ببێته نێچیرێکى ئاسانى خۆپیشاندانه‌کان و لایه‌نه‌کان ده‌یانویست بهدهستلهکارکێشانهوهى خۆیان رزگار بکه‌ن، زیره‌کانه خه‌ریکى قۆستنه‌وه‌ى بارودۆخه‌که‌یه‌و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌یه‌وه ئه‌و خواستانه‌ى بسه‌پێنێت که‌پێشتر به‌هۆى فشارى لایه‌نه‌کانه‌وه ئاسان نه‌بوو بۆى بچێته‌سه‌ر. عه‌بدولمه‌هدى دوێنێ له‌په‌یامێکدا خۆپیشاندانه‌کانى به‌هه‌لێکى گرنگ ناوبرد، بۆ ئه‌نجامدانى چاکسازى بنه‌ڕه‌تى و فشار خستنه‌سه‌ر هێزه سیاسییه‌کان بۆ راستکردنه‌وه‌ى شکست و هه‌ڵه‌کانى دواى ساڵى 2003 و رازیبوونى لایه‌نه‌کان به گۆڕانکارییه‌کان. وتیشى « خۆپیشاندانەکان گرنگترین رووداون کەعێراق لەدواى ساڵى 2003 پێیدا تێدەپەڕێت، حکومەت هەوڵدەدات بۆ سەرکەوتنى داواکارى خۆپیشاندەران، خۆپیشاندانەکان یەکێک لەگرنگترین میکانیزمەکانى فشار‌و چاودێرکردنە بۆ بەدیهێنانى چاکسازى». له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق کهههفتهى رابردوو له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند عه‌بدولمه‌هدى رازییه ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه ئه‌گه‌ر هێزه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر جێگره‌وه‌ى رێکبکه‌ون، دوێنێ سه‌ردانى عادل عه‌بدولمه‌هدى کرد‌و جه‌ختیان له‌پشتیوانى هه‌وڵه‌کانى چاکسازى کرده‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌کى سیاسی ئاگادار له‌به‌غدا به هاوڵاتى راگه‌یاند »لایه‌نه‌کانى پێکهێنه‌رى حکومه‌ت، ئێستا مانه‌وه‌ى ئه‌م حکومه‌ته به‌باشتر ده‌زانن وه‌ک لهدهستلهکارکێشانهوهى، ده‌یانه‌وێت سه‌رۆک وه‌زیران بمێنێته‌وه‌و گۆڕانکاریی وه‌زارى بکرێت بۆ رازیکردنى خۆپیشانده‌ران». حکومه‌ته‌که‌ى عه‌بدولمه‌هدى که‌ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ى پێدرا، له‌لایه‌ن هه‌ردوو هاوپه‌یمانى فه‌تحى هادى عامریی و سائیرونى موقته‌دا سه‌دره‌وه پشتیوانى ده‌کرا، به‌ڵام سه‌در له‌پشتیوانیکردنى کشاوه‌ته‌وه. دوێنێ شه‌ممه سه‌در پشتیوانى بۆ داواى خۆپیشانده‌رانى به‌غدا ده‌ربڕى که داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى سه‌رۆک وه‌زیران ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌راورد به‌کاتى خۆپیشاندانه‌کان جموجۆڵه‌کانى له‌و باره‌یه‌وه که‌مبووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانیش کۆتایی بێت، ناڕه‌زایی خه‌ڵک کۆتایی نایه‌ت، له‌هه‌ر کاتێکدا بێت ئه‌گه‌رى دووباره ته‌قینه‌وه‌ى هه‌یه سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هێشتا نازانرێت به‌ته‌واوى دۆخه‌که به‌لایه‌کدا ده‌که‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى روونه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانیش کۆتایی بێت، ناڕه‌زایی خه‌ڵک کۆتایی نایه‌ت، له‌هه‌ر کاتێکدا بێت ئه‌گه‌رى دووباره ته‌قینه‌وه‌ى هه‌یه «خه‌ڵک برسیه، ناڕازییە، گه‌نده‌ڵى هه‌یه، بشچێتهوه ماڵه‌وه ناڕه‌زاییه‌کانى کۆتایی نایه‌ت». باسى له‌وه‌شکرد، هه‌ردوولا هه‌م حکومه‌ت هه‌م خۆپیشانده‌ران سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و داواکارییه‌کانیان، بۆیه زه‌حمه‌ته بزانرێت به‌ته‌واوى دۆخه‌که به‌کوێ ده‌گات. ئێستا گۆڕه‌پانى سیاسی عێراق و هه‌ڵوێستى لایه‌نه سیاسییه‌کان جۆره متبونێکى پێوه دیاره، لایه‌نه‌کان و خه‌ڵک چاویان له‌ده‌نگ و جموجۆڵه‌کانى شه‌قامه که‌خه‌ریکه به‌ره‌و که‌مبونه‌وه ده‌چێت. حه‌سه‌ن ئالى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتى راگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تاوه داواکارى خۆپیشانده‌ران بۆ خزمه‌تگوزاریی بوو، به‌ڵام دواتر گۆڕا بۆ سیاسی و داواى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌یان کرد، ئه‌وه‌ش زیانى به‌خۆپیشاندانه‌کان گهیاندو ژماره‌یه‌کى زۆر خه‌ڵک کوژران و برینداربوون. وتیشى «لایه‌نه سیاسییه‌کان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى به‌گۆڕینى حکومه‌ت و سه‌رۆک وه‌زیران هیچ له‌بارودۆخه‌که ناگۆڕێت، به‌ڵکو گۆڕانکاریی له‌هه‌ندێک له‌وه‌زاره‌ته‌کان بکرێت و داواى خه‌ڵک جێبه‌جێبکرێت». به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌کان، ئێران رۆڵى سه‌ره‌کى هه‌یه له‌مانه‌وه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدیدا له‌کاتێکدا نزیک بوو به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه بکه‌وێت و عێراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ببات. ئاژانسى فرانس پرێس دوێنێ بڵاویکرده‌وە، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى ئێران و هێزه سیاسییه عێراقییه‌کان به‌ڕێوه‌چووه‌و له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئێستا‌و کۆتایی هێنانى خۆپیشاندانه‌کان به‌هێز رێککه‌وتوون. کۆتایی مانگى رابردوو ئاژانسى ئه‌سۆشێتید پرێس ئاماده‌بوونى قاسم سلێمانى له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئه‌منى عێراقى له‌جیاتى عادل عه‌بدولمه‌هدى ئاشکراکرد، که به‌رپرسانى عێراقى تووشى سه‌رسوڕمان کردبوو، به‌پێی ئاژانسه‌که سلێمانى به‌ڵێنى سه‌رکوتکردنى خۆپیشاندانه‌کانى داوه. تائێستا دیار نییه گۆڕانکاریی وه‌زاری که عادل عه‌بدولمه‌هدى نیازى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى نیشانداوه تاچه‌ند خۆپیشانده‌رانى توڕه رازى ده‌کات، دیاریش نییه کام وه‌زیرانه گۆڕانکاریی وه‌زاریی ده‌یانگرێته‌وه. پێده‌چێت زۆربه‌ى هێزه سیاسییه‌کان مانه‌وه‌ى حکومه‌تى ئێستا ره‌تنه‌که‌نه‌وه، به‌وپێیه‌ى خۆپیشاندانه‌کان هه‌موو سیاسه‌تمه‌داران و هێزه سیاسییه‌کانى دواى ساڵى 2003یان کردبووه ئامانج و دژى ده‌وه‌ستانه‌وه‌و به‌هۆکارى شکسته‌کانیان داده‌نان. مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌دارى دیارى کورد که‌دوو خول ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق بووه به هاوڵاتى راگه‌یاند «هه‌رده‌بێت ئه‌م ره‌وشه به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان کۆتایی بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر حکومه‌ت داواکارییه‌کانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بکات و لێکۆڵینه‌وه له‌شه‌هیدبوون و برینداربوونى خۆپیشانده‌ران بکه‌ن». پێشیوایه، ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌م حکومه‌ته بهێڵێته‌وه و هێزه‌کانیش به‌وه رازى بکات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌حمود عوسمان پێیوایه، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت بشمێنێته‌وه حکومه‌تێکى لاواز ده‌بێت، عادل عه‌بدولمه‌هدى ناتوانێت وه‌ک پێشوو کاربکات، ره‌نگه هێزه سیاسییه‌کانیش ناکۆکییان بۆ دروستبێت، به‌ڵام هێشتا دۆخه‌که زۆر روون نییه. دواى وه‌رگرتنى جۆرێک لهگرهنتى بۆ مانهوهه، له‌ئێستادا حکومه‌تى عێراق هه‌وڵه‌کانى چڕکردووه‌ته‌وه بۆ ره‌وانه‌کردنى بودجه‌ى ساڵى داهاتوو بۆ په‌رله‌مانى عێراق به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندکردنى. دوێنێ شه‌ممه محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌په‌یامێکدا داواى له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کرد په‌له بکات له‌ناردنى پڕۆژه‌ى بودجه بۆ په‌رله‌مان. حه‌لبوسى وتیشى «به‌ته‌واوى به‌کارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران ره‌تده‌که‌ینه‌وه، ده‌بێت پارێزگارى له‌خۆپیشاندانى ئاشتیانه بکرێت». باسى له‌وه‌شکرد، ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى نیشتیمانى راده‌گه‌یه‌نێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ى سێ سهرۆکایهتییهکهو ئه‌کادیمییه‌کان و مه‌رجه‌عیه‌ته ئاینییه‌کان و چین و تووێژه‌کان، بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، به‌پێی خشته‌یه‌کى کاتى دیاریکراو.