رێناس بەرزان بۆ یه‌که‌مجار نه‌شته‌گه‌ری «قه‌سته‌ره‌ی دڵ» له‌گه‌رمیان ئه‌نجامدرا، به‌وه‌ش ناوچه‌که چووه سه‌ر نه‌خشه‌ى چارەسەرە پزیشکییە وردەکان، به‌ڵام ئه‌نجامدانى نه‌شته‌گه‌رییه‌که له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌کى ئه‌هلى کاردانه‌وه‌ى لێکه‌وته‌وه، به‌تایبه‌ت که‌حکومه‌ت پێشتر به‌ڵێنى کردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌شه‌ى دابوو له‌نه‌خۆشخانه حکومییه‌کان. نەشتەرگەریەکە نەخۆشخانەیەکی کەرتی تایبەت ئەنجامی داوە کەتازە کراوەتەوە لە گەرمیان، لەکاتێکدا کەموکوڕی هەیە لەسیستمی تەندروستی کەرتی گشتی لەناوچەکە. ئەگەرچی هەندێک خەڵک دڵخۆشن کەناوچەکەیان چۆتەسەر نەخشەی چارەسەرە پزیشکیەکان، بەڵام هەندێکیش نیگەرانن لەحکومەت کەدەبوو پیش کەرتی تایبەت لەکەرتی گشتی نەشتەرگەری قەستەرە بکرایەتەوە، چونکە ناوچەکە پزیشکی پسپۆڕی تێدایە. تیمە پزیشکییەکە کەشارەزای نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرەو شەبەکەو باڵۆنن خەڵکی ناوچەکەن و لەشاری پزیشکی گەرمیان کەنەخۆشخانەیەکی کەرتی تایبەتەو تازە کراوەتەوە، بۆ یەکەمجار لەمێژووی ناوچەکە ئەم پرۆسەیهیان بەسەرکەوتوویی ئەنجامداو گەرمیانیان خستەسەر نەخشەی چارەسەرە پزیشکییە وردەکان. سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی ئیدارەی گه‌رمیان بە هاوڵاتى راگه‌یاند «له‌چوار ساڵی رابردوو سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌کان ئیشی زۆرمان کردووه له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی کوالێتی خزمه‌تگوزارییه‌کان به‌تایبه‌ت ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی که‌خه‌ڵکی گه‌رمیان و ده‌وروبه‌ری ناچارده‌کات بچنه شاره‌کانی تر». پێشتر بۆ زۆربه‌ى چاره‌سه‌ره پزیشکییه‌کان له‌ناویاندا نه‌شته‌رگه‌ریی «قه‌سته‌ره‌ی دڵ» هاوڵاتیانى گه‌رمیان ناچاربوون بچنه سلێمانی، به‌ڵام له‌ئێستادا ورده ورده خه‌ریکه نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌کان زۆربه‌ى چاره‌سه‌ره‌کان ده‌به‌نه ناو گه‌رمیانه‌وه. سیروان محه‌مه‌د وتى «قه‌سته‌ره‌ی دڵ یه‌کێکه له‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی که له‌لایه‌ن که‌رتی تایبه‌ته‌وه له‌شاری که‌لار بەردەستکراوە، یه‌که‌م نه‌شته‌رگه‌ری قه‌سته‌ره‌ی دڵ به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان و بەبهشداری چه‌ند پزیشکێک که‌سه‌رجه‌میان خه‌ڵکی گه‌رمیانن بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا». نه‌شته‌رگه‌رییه‌که بەسەرپەرشتی د.کامەران رەوف قەرەداغی و د.سەرکەوت داود عەباس و د.عەدنان تۆفیق باجڵان، تیمێکی پسپۆڕی پزیشکی لەشاری پزیشکی گەرمیان ئەنجامدراوە. ساڵی ٢٠١٨ ئیداره‌ى گه‌رمیان داوایه‌کى بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رزکرده‌وه بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه له‌ئیدارەی گه‌رمیان، به‌ڵام تائێستا حکومه‌ت به‌ڵێنه‌که‌ى جێبه‌جێنه‌کردووه، تا که‌رتى تایبه‌ت توانى ئه‌و خزمه‌تگوزارییه بگه‌یه‌نێته ئه‌و ناوچه‌یه. سیروان محه‌مه‌د وتى «ئه‌وکات وه‌زاره‌ت به‌ڵێنی کردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌یان پێداین، به‌ڵام دواتر به‌بیانوی ئه‌وه‌ی تێچووی ئامێر‌و بیناکه زۆره‌و له‌توانای دارایی حکومه‌تدا نیە جێبه‌جێ نه‌کرا». بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌نجامدانی یه‌که‌م نه‌شته‌رگه‌ری «قه‌سته‌ره‌ی دڵ» له‌لایه‌ن به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تایبه‌ت، کاردانه‌وه‌ى خه‌ڵکی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌تایبه‌ت که حکومه‌ت ریکلامى بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌که کردووه. هاوڵاتییه‌که که‌ناوى خۆى ته‌نها به ئاسۆ هێنا بۆ هاوڵاتى باسى له‌وه‌کرد، لەگەڵ هەبوونی داهات و نەوت و گومرگەکان و بودجە لەعێراقەوە، کەچی گەندەڵی لەتەندروستی گەیشتووهتەوە لوتکە. وتیشى «کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی ئەهلی و هێنانی دکتۆری پسپۆڕ لەدەرەوەی کەلار تەنها پێویستی بەیەک موافەقەی مەسئولێکە بۆ سبەی ئەو نەخۆشخانە ئەهلیە نەخۆش دەبینێت و لەدەرەوی وڵاتیش دکتۆری بۆ دێت». هاوڵاتیه‌کی دیکه ده‌ڵێت «ته‌ندروستی گه‌رمیان ریکلامى کردووەو ریکلامەکەش ئەوە دەگەیەنێ کەشانازى دەکەن کەنەخوشخانەیەکى ئەھلى نەشتەرگرییەکى کردووە، ئەى بۆ تەندروستى گەرمیان ناچێ ئەو ئامێرانه بهێنێت و پارەیەکى زۆر کەمیش لەو خەڵکە وەربگرێت». له‌م باره‌یه‌وه دکتۆر سیروان بۆ هاوڵاتى وتی «راسته ئه‌م نه‌شته‌گه‌رییه له‌نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت کراوه، به‌ڵام ته‌ندروستی گه‌رمیان سه‌رپه‌رشتیارو به‌رنامه‌داڕێژی هه‌ردوو که‌رته‌که‌یه». هه‌روه‌ها وتیشی «ئێمه خۆمان هه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌ک گه‌ر زه‌حمه‌ت بێت و له‌توانای که‌رتی حکومه‌ت نه‌بێت بیکات، ده‌یده‌ین به‌که‌رتی تایبه‌ت و داوایان لێده‌که‌ین ئه‌نجامی بده‌ن له‌ژێر مۆڵه‌ت و به‌رنامه‌ی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان». لاى خۆیه‌وه، محه‌مه‌د قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به راگه‌یاند، به‌پێویست زانراوه که پڕۆژه‌یه‌کی له‌م شێوه‌یه له‌ناوچه‌که بکرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پاڵپشتی دارایی و که‌می پێداویستی پزیشکی و کارمه‌ندی ته‌ندروستی و ته‌واونه‌کردنی پرۆژه راگیراوه‌کان، ئەم نه‌شته‌رگه‌ریه له‌که‌رتی تایبه‌ت کراوه.
ئارا ئیبراهیم نوسه‌رو رۆژنامه‌نووسێک سه‌ردانه‌که‌ى جێگرى سه‌رۆک ئه‌مریکا بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به «گرنگ» وه‌سف ده‌کات، پێشیوایه نه‌یاره‌کانى ئه‌مریکا ته‌نگه‌شه بۆ هه‌رێم ده‌نێنه‌وه. عارف قوربانى نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس شیکردنه‌وه‌یه‌کى بۆ سه‌ردانه‌که‌ى پێنس بۆ هه‌رێمى کوردستان کرد‌و بۆهاوڵاتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه چه‌نده گرنگه سه‌ردانه‌که به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ش نه‌یارانى ئه‌مریکا له‌عێراق و ئێران ته‌نگه‌شه بۆ هه‌رێم ده‌نێنه‌وه. عارف قوربانى، نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»له‌ڕووى سیاسییه‌وه هاتنى پێنس به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ى که‌گرنگه بۆ هه‌رێمى کوردستان ره‌نگه به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش لهههلومهجێکى ئاوادا کهئاڵۆزى زۆر له‌عێراقدا هه‌یه‌و ناکۆکى له‌نێوان ئه‌مریکاو ئێران گه‌یشتۆته دۆخێکى خراپ به‌و جۆره‌ش ته‌نگه‌شه بۆ هه‌رێم دروستبکات به‌وه‌ى نه‌یاره‌کانى ئه‌مریکا پێیانوابێت کهههرێمى کوردستان بۆته پێگه‌ى ئه‌مریکا». مایک پێنس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا، ئێواره‌ى دوێنێ شه‌ممه 23ى تشرینى دووه‌مى 2019 گه‌یشته عێراق و له‌شارى ئه‌نبار هێزه‌کانى ئه‌مریکاى به‌سه‌رکرده‌وه‌و به‌ته‌له‌فون قسه‌ى له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کردووه‌و داواى کردووه مامه‌ڵه‌ى مه‌ده‌نى له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا بکرێت. دواتر له‌ئه‌نباره‌وه بهفرۆکهیهک گه‌یشته هه‌ولێرو له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى لێ‌کرا. نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا به مایک پێنس، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکاى رایگه‌یاند «ده‌مه‌وێت به‌ناوى هه‌رێمى کوردستان به‌هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه به‌خێرهاتنى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بکه‌م بۆ هه‌ولێر ، هاتنى جه‌نابتان له‌م کاته‌دا به‌ڵگه‌یه بۆ پاڵپشتى هه‌رێمى کوردستان». عارف قوربانى پێشیوابوو نه‌یاره‌کانى ئه‌مریکا پێیانوایه ئه‌مریکا چاوى له‌وه‌یه هه‌رێم بکاته ناوه‌ندێک بۆ جموجۆڵه سیاسییه‌کانى خۆى، وتی «بریا جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بچوایه‌ته به‌غداو له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کۆبوونه‌وه‌ى بکردایه‌و دیدارى هه‌بوایه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان به راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆ هه‌وڵ هه‌یه بۆ گه‌مارۆى سیاسى هه‌رێمى کوردستان چ له‌به‌غداو وڵاتانى هه‌رێمیه‌وه کهگۆشهگیر بکرێت». قوربانى ده‌شڵێت له‌م تێڕوانینه‌شه‌وه گرنگه هه‌رێمى کوردستان په‌ره بهتێڕوانینهکانى خۆى بدات ده‌رفه‌تێک بقۆزێته‌وه کهدهرگاکان به‌کراوه‌یى بهێڵێته‌وه به‌ڕووی خۆیداو هاوسه‌نگى بپارێزێت و نه‌بێته ته‌ره‌فى کێشه‌کان. ده‌رباره‌ى ئه‌و ته‌نگه‌شه‌و ئاستهنگییهى کهنهیارهکانى ئه‌مریکا بۆ هه‌رێم دروستى ده‌که‌ن، قوربانى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه به‌دوری مه‌زانن نه‌یاره‌کانى ئه‌مریکا له‌عێراق و ئێران ره‌نگه زۆرتر به‌چاوى هه‌ستیارییه‌وه ته‌ماشاى کوردستان بکه‌ن که‌ئه‌مریکا ئه‌م ناوچه‌یه به‌ناوه‌ندى خۆى بزانێت، وتی «ئه‌گه‌ر ئێران کاردانه‌وه‌ى راستهوخۆشى نه‌بێت کاریگه‌رى ده‌بێت». دوێنێ سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى ئه‌مریکاى کرد بۆ پاڵپشتى و هاوکارییه‌کان که‌هه‌یانبووه له‌شه‌ڕى تیرۆریستانى داعشدا و نێچیرڤان بارزانى وتى «به‌بێ یارمه‌تى ئێوه مومکین نه‌بوو ئێمه بتوانین ئه‌مڕۆ لێره به‌و شێوه‌یه رابوه‌ستین». نێچیرڤان بارزانى داواى کرد رێز‌و سڵاو بگه‌یه‌نێته دۆناڵد تره‌مپ و هیواى خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى له‌نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئه‌مریکادا هه‌یه رۆژ به رۆژ بتوانن په‌ره‌ى پێبده‌ن. لاى خۆیه‌وه، مایک پێنس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌ناوى ئیداره‌ى تره‌مپ، دڵنیایى دایه کورد که‌پارێزگارى له‌په‌یوه‌ندیى مێژوویى نێوان کورد‌و ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن و پشتیوانى ئه‌مه‌ریکاى بۆ هه‌رێمى کوردستان و هێزى پێشمه‌رگه دووپاتکردووه‌ته‌وه. پێنس وتیشى « کورد هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریکایه، زۆر له‌مێژه ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروست بووه‌و پابه‌ندیشن بههاوکاریکردنى هه‌رێمى کوردستان و عێراق». سه‌ردانه‌که‌ى مایک پێنس بجێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆهه‌ولێر کاردانه‌وه‌ى سیاسى به‌دواى خۆیدا هێنا لەڕووی گرنگی دبلۆماسییەوە، عارف قوربانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو هه‌رێمى کوردستان پێویستى به‌پشتیوانى نێوده‌وڵه‌تییه‌و ئه‌و هاوسۆزییه‌ى هه‌یبووه هه‌ر به‌رده‌وام بێت و فراوانى بکات. عارف قوربانى وتی «په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پێویستى بەوەیە وەبەرهێنانی تێدابکرێت، ده‌بێت سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد هاوسه‌نگى بپارێزێت که‌ئه‌م جوڵه دبلۆماسیانه به‌قازانجى هه‌رێمى کوردستان بکه‌وێته‌وه نه‌ک حهساسییهتى بۆ دروستبکات، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به یه‌کگوتارى کورده‌وه هه‌یه کهمناوهرهى زۆر باشى دبلۆماسى بکه‌ین له‌ناوچه‌که‌دا». «عێراق یه‌کلایی بووەته‌وه بۆ ئێران و زۆر ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى وا هێماى ده‌که‌ن کهسێبهرى تارانه، به‌دورى نازانم ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ئه‌و وێنایه پیشانبدات کهههرێمى کوردستان بۆ واشنتن گرنگه‌و جێگه‌ى ماوه له‌عێراقدا و هه‌رێمى کوردستان سێبه‌رى ئه‌مریکایه«، عارف قوربانى واى وت. ئه‌و نوسه‌رو رۆژنامه‌نووسه ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه کههاتنهکهى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆ هه‌ولێرو دیدارى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم ئاماژه‌یه‌که په‌یوه‌ندى بهمهسهلهى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ئه‌مریکاوه هه‌یه له رۆژئاواى کوردستان که‌جۆرێک نیگه‌رانى له‌ناوخۆى ئه‌مریکاش دروستکرد که‌ئه‌مریکا دۆسته‌کانى خۆى جێده‌هێڵێت و جێى متمانه نییه« ئه‌مه بۆ دڵنه‌وایى کورد بێت و ئاماژه‌یه‌ک بێت که‌ئه‌مریکا دۆسته‌کانى خۆى جێناهێڵێت
سازدانی: ئارێز عایشە حەسۆ هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) رایده‌گه‌یه‌نێت، لەئێستادا خۆڕاگرییەکی بێوێنە لەڕۆژئاڤای کوردستان و باکوور‌و خۆرهەڵاتی سووریا هەیە، هەموو هێزەکان لەڕۆژی یەکەمی ئەم شەڕە خۆڕاگرییەکی گەورەیان نیشاندا بۆ پاراستنی یەکێتیی کورد، پاراستنی خاکی رۆژئاڤا. عایشە حەسۆ له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌نگۆى برینداربوونى مه‌زڵوم کۆبانێ ره‌تده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت مه‌زڵوم کۆبانێ رەزامەندیی دەربڕیوە دواى ئاساییبوونه‌وه‌ى ره‌وشه‌که سەردانی ئەمەریکا بکات. جه‌ختیش ده‌کاته‌وه، ئەوەی کە لەباکوورو خۆرهەڵاتی سووریا روویدا، رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی، ئەمەریکی و روسی بوو. هاوڵاتى: لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا تورکیا سێ جار پەلاماری رۆژئاڤای کوردستانی داوە، هەر جارەی چەند ناوچەیەکی داگیرکردوە، بەڕای ئێوە ئامانجی تورکیا چییە؟ عایشە حەسۆ: لەئێستادا خۆڕاگرییەکی بێوێنە لەڕۆژئاڤای کوردستان و باکوور‌و خۆرهەڵاتی سوریا هەیە، ئەمە یەکەمجار نییە کەتورکیا دژایەتیی خۆی لەگەڵ گەلی کورد لەڕۆژئاڤای کوردستان رادەگەیەنێت و هێرش دەکاتەسەر خاکەکەی. هێرشەکان بۆ سەر عەفرین هۆکارێک بوو بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچەیە، خۆڕاگرییەکی زۆر لەعەفرین کرا، مەبەستی سیاسەتی تورکیا ئاڵۆزی لەسوریا بوو. پڕۆژەی تورکیا داگیرکاری بوو لەسوریا. ئێمە لەڕۆژی یەکەمەوە لایەنگری ئارامی و سەقامگیری لەسوریا بووین، بەڵام ئامانجی تورکیا شەڕو ئاڵۆزی بوو. ساڵی (2023) کەیادی (100) ساڵەی پەیماننامەی لۆزانە، ئەردۆغان بەردەوام باسی داگیرکردنی موسڵ، کەرکوک و حەلەب دەکات، لە(نۆ)ی ئۆکتۆبەرەوە هێرشێکی نوێی کردەسەر سەرێکانی و گرێ سپی. هەموو دنیا دەزانێت تاپێش ئەم هێرشانە ژیانێکی ئارام و هاوبەش لەسوریا هەبوو، تورکیا دەڵێت: بەبوونی هێزەکانی (یەپەگە)، (یەپەژە)و (پەیەدە) مەترسی لەسەر سنوورەکان دروست بووەو بەبیانووی ئەم هێزانە هێرشەکانی دەستپێکرد. لەم هێرشانەدا هاوکاریی نێودەوڵەتیی یارمەتیدەری تورکیا بوو، (هەسەدە) ئەو هێزە بوو کە بەهەموو هێزو توانای شەڕی تیرۆر‌و داعشی کرد.هەموو هێزەکان لەڕۆژئاڤای کوردستان لەڕۆژی یەکەمی ئەم شەڕە خۆڕاگرییەکی گەورەیان نیشاندا بۆ پاراستنی یەکێتیی کورد، پاراستنی خاکی رۆژئاڤا. رەجەب تەیب ئەردۆغان مەترسیی بۆ سەر چوارپارچەی کوردستان هەیە، دەیەوێت سەروەریی خاکی کورد پێشێل بکات، دژایەتیی ئەردۆغان بەرانبەر بەکورد بابەتێکی نوێ نییە. لەئاستی دنیا بۆ ئەم هێرشانەی تورکیا بۆ رۆژئاڤای کوردستان هەستمان بەبێدەنگییەک دەکرد، بەڵام لەهەموو شوینێک لەنێوان خەڵک چ لەئەورووپاو لەهەموو بەشەکانی کوردستان پشیوانییان لەم خۆڕاگرییە کرد. هۆکاری هێرشی ئەردۆغان بۆ رۆژئاڤا بەڕای من ئەوەیە کەباوەڕی وایە سیاسەتی رۆژئاڤای کوردستان مەترسیی لەسەر باکوور، خۆرهەڵات و باشووریش دەبێت. بەهەموو هێزو توانا‌مان دژایەتیی پڕۆژەی داگیرکاریی ئەردۆغان دەکەین، هەموو کوردەکان لەخۆرهەڵات، باکوور‌و باشوور لەدەستپێکی هێرشەکانەوە، پاڵپشتییان لەخۆڕاگریی گەلی رۆژئاڤای کوردستان کرد، چونکە تورکیا دەیەوێت کورد کۆمەڵکوژی بکات. هاوڵاتى: هەلومەرجی رۆژئاڤای کوردستان بەچ شێوەیەکە؟ بەتایبەتی دوای سێ رێککەتن، هەندێک پێیانوایە لەبەرانبەر ئەوەدا شارەکانی رەققە، کۆبانێ و مەنبەج وەکو دیاری بەخشرا بەسوپای سوریا، ئەم لێکدانەوانە چۆن دەبینیت؟ عایشە حەسۆ: بۆ هەموان ئاشکرایە کەڕەوشی سیاسی و سەربازی لەڕۆژئاڤای کوردستان ئاڵۆزە، دوای ئەوەی کەئەمەریکا بڕیاری دا هێزەکانی بکشێنێتەوە، هەڵوێستی ئێمە، رێڤەبەریی خۆسەرو (هەسەدە) ئاشکرابوو، لەڕێککەوتنی نێوان (ئەمەریکا-تورکیا) دوای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان بوو کەتێیدا بڕیاری ئاگربەست درا، بەڵام تورکیا پابەند نەبوو بەڕێککەوتنەکە و بەردەوامبوو لەهێرشەکانی. فەرماندەی گشتیی (هەسەدە) مەزڵووم کۆبانێ گوتی: رێککەوتنێک لەنێوان (هەسەدە)و سوریا دەکەین بۆ پاراستنی خەڵکی رۆژئاڤای کوردستان. کاتێک کەتورکیا، ئێران و روسیا رێککەوتنی سووچی بەڕێوەدەبەن، بەمانای پێشێلکردنی ناتۆیە. ناتۆ‌و ئەمەریکاش ئاگاداری ئەم بابەتەن. تورکیا سیاسەتێکی دژ بەیەکی هەیە، لەلایەکەوە وەکو ئەندامێکی ناتۆیە، لەلایەکیشەوە لەگەڵ روسیا دانوستان دەکات. تورکیا ئێستا ناتوانێت بڕیاربدات کە چ سیاسەتێک بەڕێوەببات، سیاسەتێکی دوو لایەنەی هەیە، لەساڵی (2011) تائێستا رێڤەبەری خۆسەر واتا (هەسەدە)و (پەیەدە) سیاسەتێکی ئاشکرای هەبووە، تورکیا لەئیدلیب لەجیاتی ئەوەی لەگەڵ حکومەتی سوریا شەڕ بکات، بەڵام دێت بۆ رۆژئاڤای کوردستان و هێرش دەکاتەسەر گەلی ئێمە. رێککەوتنی نێوان (هەسەدە_سووریا)، رێککەوتنێکی سەربازی بوو، کاتێک سەرکەوتوو بوون لەم رێککەوتنە، لەداهاتووشدا دەتوانن بگەنە رێککەوتنی سیاسی. پێشتریش لەنێوان (هەسەدە) و سوریا دانوستان هەبووە، ئەوکات دیارنەبوو کەتورکیا هەڵوێستێکی رادیکاڵی هەیەو دەیەوێت هێرش بکاتەسەر خەڵکی رۆژئاڤای کوردستان و دەیەوێت داگیری بکات، ئێمە هیچکات دژی دانوستان نەبووین، پێویستە پرسی کوردەکان لەڕۆژئاڤا لەسوریا چارەسەر بێت. ئەو سیستەمە کەپەیماننامەی جنێڤ بەڕێوە دەبات، هەمان سیستەمە کەئاستانە بەڕێوە دەبات، ئەوەی کە لەباکوورو خۆرهەڵاتی سوریا ڕوویدا، رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی، ئەمەریکی و روسی بوو، خۆڕاگرییەک کە لەڕۆژئاڤای کوردستان هەیە بۆ پاراستنی خاکی رۆژئاڤایە، (هەسەدە) بەقووڵایی (32) کیلۆمەتر پاشەکشێی کرد‌و لەگەڵ سوریا رێککەوتنی کرد، بەڵام رایگەیاند: ئەگەر هەست بەوە بکەین کە لەسەر سنووری ئێمە مەترسی هەیە، ناچارین بگەڕێنەوە سەر سنوورەکان. ئەو هێزەی کەخاکی رۆژئاڤای کوردستان دەپارێزێت، (هەسەدە)یە. هاوڵاتى: هەندێک لەمیدیاکانی باشووری کوردستان ئەوەیان راگەیاندبوو، کەیەکێک لەفاکتەرەکانی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان، بوونی (پەکەکە)یە. یان هێزەکانی رۆژئاڤای کوردستان (پەیەدە)، (هەسەدە)، (یەپەگە) و (یەپەژە) درێژکراوەی (پەکەکە)ن، تورکیا ئەمەی وەکو بیانوویەک بەکارهێناوە، پێیوایە ئەو هێزانە جیا لە(پەکەکە) نین. ئایا ئەمە فاکتەرێکە بۆ ئەوەی تورکیا پەلاماری رۆژئاڤای کوردستان بدات؟ لەیادی سەدساڵەی پەیماننامەی لۆزان واتا ساڵی (2023) جارێکی تر خەون و خەیاڵی عوسمانی بهێنێتەدی. تورکیا نایەوێت نەتەوەیەک بەناوی کورد هەبێت عایشە حەسۆ: تەبایی و یەکگرتووی نێوان کوردەکان بەتایبەت رۆژئاڤای کوردستان، مەترسییەکە کە لەسەر خاکی رۆژئاڤای کوردستان هەیە، تورکیا هۆکاری سەرەکی مەترسییە بۆ سەر هەر چوار پارچەی کوردستان. ئەردۆغان دەیەوێت لەیادی سەدساڵەی پەیماننامەی لۆزان واتا ساڵی (2023) جارێکی تر خەون و خەیاڵی عوسمانی بهێنێتەدی. تورکیا نایەوێت نەتەوەیەک بەناوی کورد هەبێت. ئەم بۆچوونە مەترسیی هەیە بۆ سەر هەر چوار پارچەی کوردستان، تورکیا بەردەوام دەڵێت: (پەکەکە) لەڕۆژئاڤایە. بەڵام لەوەڵامدا دەڵێین: ئایا (پەکەکە) لەکەرکوک، موسڵ، شەنگال هەیە؟ کەواتە ئەمە هەمووی چەواشەکاری و بیانوە بۆ هێرشکردن بۆ سەر کورد. هەموو کەس دەزانێت ئەم بۆچوونەی تورکیا راست نییە. مەزڵوم کۆبانێ کەفەرماندەیی (هەسەدە) دەکات، هێزێکە کەهەموو پێکهاتەکانی تێدا کۆبووەتەوە، (کورد، عەرەب، ئاشووری و سریانی)، ئەم بۆچوونەی تورکیا تەنها چەواشەکارییەو دوورە لەڕاستی. ئایا (پێنج) ملیۆن خەڵکی سڤیلی رۆژئاڤای کوردستان (پەکەکە)ن؟ تورکیا دەیەوێت لەپێناو ئەم بیانوە کوردستان داگیربکات. مێژوو خەریکە دووبارە دەبێتەوە، سەدام حسێنێکی تر بۆ دژایەتیی کورد دروستبووەتەوە. (پەیەدە) (16) ساڵە وەکو هێزێکی سیاسی لەسوریا خەبات دەکات، دەیانەوێت سیستەمێکی دیموکراتی دابمەزرێنن. سیستەمێک کەهەموو نەتەوەکان بە بەرابەری و ئاشتی تێیدا ژیان بەسەرببەن. کەواتە بوونی (هەسەدە) بەمەترسی بۆ سەر خۆی دەزانێت و بەبیانووی (پەکەکە) هێرش دەکاتەسەر رۆژئاڤای کوردستان. کاتێک کەداواکراوە کۆشکی سپی ڤیزا بۆ مەزڵووم کۆبانێ دەربکات، تورکیا دەڵێت ئەو تیرۆریست و (پەکەکە)یەو ئەمەریکا نابێت بانگهێشتی بکات. هەسەدە شەڕی داعشی کرد‌و هەموو دنیای لەمەترسیی ئەم گروپە پاراست. ئایا (هەسەدە) تیرۆریستە یان ئەبوبەکر بەغدادی؟ کەهەواڵگریی (هەسەدە) رۆڵێکی زۆر گەورەیان هەبوو لەئاشکراکردنی شوێنەکەی و کوشتنی ئەم گەورە تیرۆریستە. لەناوچەی عەفرین، جێندرێس و عەزاز ئۆپڕاسیۆنی هاوبەشی ئەمەریکاو (هەسەدە) هەبوو بۆ دژایەتی و شەڕ لەگەڵ داعش، تورکیا ئارامی و ئەمنیەتی ئەو ناوچانەی بەهۆی داعشەوە لەناو برد، کەواتە دیارە کێ تیرۆریستە؟ کێ داعشی گەورە کرد؟ کێ پارێزگاری لەئەبوبەکر بەغدادی کردوە؟ هاوڵاتى: باسی ئەوەت کرد کەمەزڵوم کۆبانێ لەلایەن کۆشکی سپییەوە بانگهێشت کراوە بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بکات، به‌ڵام هەندێک لەمیدیاکان رایانگەیاندوە، کە مەزڵوم کۆبانێ بریندار بووە، ئایا ئەو هەواڵە پشتڕاست دەکەنەوە؟ عایشە حەسۆ: تورکیا دەیەوێت بەشێوەی جۆراوجۆر ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت، میدیاکانی تورکیا‌و نزیک لەو، دەیانەوێت چەواشەکاری بکەن. مەزڵوم کۆبانێ رایگەیاند، کاتێک کەڕەوشەکە لەباکوورو خۆرهەڵاتی فوڕات ئارام ببێتەوە، پێی باشە کەوەکو خەباتێکی دیبلۆماسی سەردانی کۆشکی سپیی ئەمەریکا بکات، بەڵام لەئێستادا دەڵێت: پێویستە لەناو گەلی خۆم بمێنمەوە، لەهەمانکاتدا رەزامەندیی دەربڕیوە کەکاتێک رەوشەکە ئارام ببێت سەردانی ئەمەریکا بکات. ئەمەریکا ئەردۆغانی بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی سەردانی ئەو وڵاتە بکات، بەڵام زۆربەی سیناتۆرەکان ناڕەزایییان دەربڕیوە بۆ ئەوەی ئەردۆغان سەردانی ئەمەریکا بکات. تورکیا لەلایەن هەندێک لەوڵاتانی عەرەبی بەتایبەت قەتەر پشتیوانیی لۆجیستیک دەکرێت، لوبنان، میسر‌و سعودیە دەڵێن نابێت سوریا داگیربکرێت و هێرش بکرێتەسەر کوردەکان.
شاناز حه‌سه‌ن رۆژنامه‌نووسان و سه‌ندیکاو رێکخراوه‌کانى تایبه‌ت به‌ئازادى رۆژنامه‌نووسى مه‌ترسی خۆیان له‌سه‌ر خراپى دۆخى رۆژنامه‌نووسى نیشانده‌ده‌ن، دواى زیادبوونى دۆسیه‌کانى تایبه‌ت به‌ڕۆژنامه‌نووسان و جموجۆڵه‌کانى دادگا له‌و باره‌یه‌وه. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتی، له‌ماوه‌ى مانگێکدا نۆ رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر که‌یسى جیاجیا له‌لایه‌ن دادگاوه بانگهێشتکراون، که‌به‌شێکیان به‌پێی یاساى کارى رۆژنامه‌نووسى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌کراوه‌و دادگا په‌ناى بۆ یاساى دیکه بردووه، بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى که‌یسه‌کانیان. به‌پێى یاساى کارى رۆژنامه‌نووسى له‌هه‌رێمى کوردستان، نابێت رۆژنامه‌نووسان ده‌ستگیربکرێن، به‌ڵام دادگاکان زۆربه‌ى جار په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر یاساى سزادانى عێراقى و یاساى خراپ به‌کارهێنانى ئامێره‌کانى په‌یوه‌ندیکردن و رۆژنامه‌نووسان ده‌ستگیرده‌که‌ن. ئازاد محه‌مه‌د، نه‌قیبى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «پێویسته له‌بوونى هه‌ر کێشه‌یه‌ک که‌ڕووبه‌ڕووى رۆژنامه‌نووسان ده‌بێته‌وه، به‌یاساى رۆژنامه‌نووسى لیکۆڵینه‌وه‌ى لێبکرێت و کهجیبهجێش نه‌کرا ئه‌وه ئێمه سه‌رکۆنه‌ى هه‌ر بڕیارێک ده‌که‌ین و ئه‌وه سه‌رپێچى کردن و پێشێلکردنى یاسایه«. له‌ماوه‌ى که‌متر له‌دوو هه‌فته‌دا دووجار دادگایه‌ک له‌گه‌رمیان سزاى ده‌ستبه‌سه‌رکردنى بۆ ئازاد عوسمان به‌ڕێوه‌به‌رى رادیۆى ده‌نگ له‌که‌لار ده‌رکرد، له‌سه‌ر سکاڵایه‌ک که‌مێژووه‌که‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 2015. دادگا هه‌ردووجاره‌که پشتى به‌یاساى سزادانى عێراقى به‌ستووه، له‌جیاتى یاساى رۆژنامه‌گه‌رى کهدهستبهسهرکردنى رۆژنامه‌نووسى قه‌ده‌غه‌کردووه. له‌باره‌ى که‌یسه‌که‌ى ئازاد عوسمان، نه‌قیبى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسان وتى «داوامان له‌هه‌موو لایه‌نێک کردووه‌و داواکه‌یان ئاراسته‌ى سه‌ندیکا نه‌کردووه، ده‌بێت داوایه‌ک پێشکه‌ش بکات، تاکارى لهسهربکەین و و به‌دواداچوون بۆ سزاکه‌ى بکەین «. یاساى رۆژنامه‌گه‌رى له‌هه‌رێم، بۆ سزادانى رۆژنامه‌نووس به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باسى زیندانى یان ده‌ستبه‌سه‌رکردنى نه‌کردووه، له‌جیاتى ئه‌وه سزاى دارایی دیاریکردووه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌شێک له‌دادگاکان ئه‌و یاسایه‌یان پشتگوێ خستووه‌و کارى پێناکه‌ن. به‌پێی راپۆرتێکى سه‌نته‌رى میترۆ، 12ی تشرینی دووەم، ئامانج ئەحمەد، پەیامنێری سایتی (سبەی) لەسۆران و باڵەکایەتی بەمەبەستی کارێکی رۆژنامەوانی چووه ناوچەی برادۆست و لەبنکەی ئاسایشی ناوچەکەو بەپاساوی «وەرنەگرتنی مۆڵەت» راگیراوە. رۆژی 10ی تشرینی دووەم بەهۆی بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک لەکەناڵی NRT دادوەرێک سکاڵای یاسایی لەسەر بەڕێوەبەری ئەو کەناڵه شوان عادل و پەیامنێرەکەیان ئیحسان سابیر، تۆمارکرد لەبەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار وتەیان لێوەرگیراو بڕیاردرا (20) رۆژ دەستبەسەربکرێن، بەڵام هەمان رۆژ کەفالەتیان بۆ کرا . مانگی رابردووش هەریەک لە(محەمەد رەئوف، فازل حەمەڕەفعەت، نامیق رەسوڵ، نیاز عەبدوڵا) سەرنووسەرو ئەندامانی دەستەی نووسەرانی (درەو میدیا) و رۆژنامەنووسان، هێمن مامەند، رزگار کۆچەر، کارۆخ عومەر سەنووسەری سنور میدیا، بەپێی (یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2008 یاسای قەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لەهەرێمی کوردستان) بانگکران بۆ بەردەم دادگا. حکومه‌ت له‌م کابینه‌یه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌کرد هه‌وڵى ئه‌نجامدانى چاکسازى ده‌دات «به‌ڵام هیچ نیازێکى راسته‌قینه‌ى بۆ جێبه‌جێکردنى چاکسازى نیه، چونکه یه‌کێک له‌پایه‌کان شه‌فافیه‌ته‌و رێگه به‌میدیا بدرێت وه‌ک خۆى سه‌رنجه‌کانى بخاته‌ڕوو نیاز عه‌بدوڵڵا، رۆژنامه‌نووس، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «سه‌ربارى هه‌ر سه‌رنجێک، یاساکه به‌دایکى یاساکان داده‌نرێت و پێویسته جێبه‌جێبکرێت». وتیشى «به‌داخه‌وه دواى ده‌رچوونى چه‌ندین ساڵى یاساکه، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت به‌تایبه‌ت له‌دادگاکاندا جێبه‌جێناکرێت و ده‌سه‌ڵاتى جیبه‌جێکردن پێوه‌ى پابه‌ند نابێت». باسى له‌وه‌شکرد حکومه‌ت له‌م کابینه‌یه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌کرد هه‌وڵى ئه‌نجامدانى چاکسازى ده‌دات «به‌ڵام هیچ نیازێکى راسته‌قینه‌ى بۆ جێبه‌جێکردنى چاکسازى نیه، چونکه یه‌کێک له‌پایه‌کان شه‌فافیه‌ته‌و رێگه به‌میدیا بدرێت وه‌ک خۆى سه‌رنجه‌کانى بخاته‌ڕوو». له‌باره‌ى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانه‌وه، نیاز عه‌بدوڵڵا وتى «سهندیدکا زیاترى لێ چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین، نه‌ک ببێته هاوتاى ده‌سه‌ڵات و خۆى پێویستى بهنوێبوونهوهیه و مه‌ترسیمان هه‌یه کهسهندیکا ببێته پاڵنه‌رو دروستبوونى ئه‌نجومه‌نى باڵاى راگه‌یاندن، چونکه بۆ ئێمه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ئه‌نجومه‌نى باڵاى سانسۆره نه‌ک ئه‌نجومه‌نی باڵاى راگه‌یاندن و رێکخستنى». له‌ساڵى 1992ه‌وه تاساڵى 2007، په‌رله‌مان پێنج یاسای لەبواری چاپەمەنی و رۆژنامەگەری دەرکردووە کەبریتین لەیاسای چاپەمەنی هەرێمی کوردستانی عێراق _ ژمارە (10)ی ساڵی 1993، یاسای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانی عێراق _ ژمارە (4)ی ساڵی 1998، یاسای بڵاوکردنەوە لە رۆژنامەی رەسمیدا (وەقایعی کوردستان )_ ژمارە (4)ی ساڵی 1999و یاسای سندوقی خانەنشینی رۆژنامەوانی کوردستان –عێراق _ ژمارە (13)ی ساڵی 2001و یاسای رۆژنامەگەری لەکوردستان _ژمارە (35) ی ساڵی 2007. یاساکه‌ى ساڵى 2007 که‌ئێستا به‌رکاره، له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانه‌وه به‌یه‌کێک له‌باشترین یاساکان داده‌نرێت، به‌ڵام دادگاکان خۆیان له‌جێبه‌جێکردنى ده‌دزنه‌وه. عه‌باس فه‌تاح، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «ئه‌رکى ئێمه‌و هه‌موو په‌رله‌مانتارێک دانانى یاسا‌و بهدواداچوونیهتى، له‌که‌یسی رۆژنامه‌نووساندا پێویسته لیژنه‌ى رۆشنبیرى کاریان له‌سه‌ربکات و به‌دواداچوون بۆ حاڵه‌ته‌کان بکات». وتیشى «بۆ کارکردن له‌سه‌ر که‌یسه‌کان ده‌بێت داوایه‌ک بێته به‌رده‌ستمان جا له‌لایه‌ن خاوه‌نى که‌یسه‌که یان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه بێت وه‌ک سه‌ندیکا، تا کارى له‌سه‌ربکه‌ین، چونکه په‌رله‌مانتار پێویسته له‌سه‌ر که‌یسێک کاربکات». سه‌نته‌رى میترۆ 13ى ئه‌م مانگه له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، لەماوەی رابردودا بەدواداچوونی بۆ چەند کەیسێکی رۆژنامەگەری کردووە، سەرنجی داوە هەندێ لەکەیسەکانی تایبەت بەبڵاوکردنەوە لەبنکەکانی لێکۆڵینەوەی هەرێمی کوردستان، بەتەواوەتی یاسای کاری رۆژنامەنووسی فەرامۆشدەکەن و بەیاسایەکی تر لێکۆڵینەوە لەگەڵ رۆژنامەنووس دەکرێت و (دەستبەسەرکردن) لەدەرەوەی یاسای رۆژنامەگەری، وەک تۆڵەکردنەوە لە رۆژنامەنووسان، بەکاردێنن. ره‌حمان غه‌ریب، به‌ڕێوەبه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ، به هاوڵاتی وت «له‌هه‌رێمى کوردستان زۆر شێواز هه‌یه بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه لهدهرکردنى یاساى رۆژنامه‌نووسى که‌یه‌کێکیان ئه‌مه‌یه یاساى تر به‌کارده‌هێنرێت بۆ دادگایى کردنى رۆژنامه‌نووسان». وتیشى” ئه‌مه به‌کارهێنانى یاسایه بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه له‌ڕۆژنامه‌نوسان، به‌کارهێنانیه‌تى بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ى ئازادى».
راپۆرتی: واشنتن پۆست وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا دووشەممەی رابردوو ئێران بووە وڵاتێکی ئۆفلاین (بێ هێڵی ئینتەرنێت). زنجیرە خۆپیشاندانێکی شۆکهێنەر تەقی وڵاتەکەیدا دوای ئەوەی رژێمە زۆردارەکەی لەهەینی رابردوودا فەرمانێکی دەرکرد بۆ بڕینی کۆمەکی سووتەمەنی و بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین. ئەم هەنگاوانە خەڵکی سادەی ئێرانی تووڕە کرد کەچەند مانگێکی زۆرە بەدەست سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکاوە دەناڵێنن لەسەر ئابورییە لاوازەکەی وڵاتەکەیان. دیمەنەکانی پشێوی دەسەڵاتدارانی ئێرانی هاندا تاهێڵەکانی ئینتەرنێت بکوژێننەوە. خۆپیشاندان لە (10) شار‌و شارۆچکەدا بەرپابوو، کەئەمەش بەرەوپێشچوونێکی سەرسوڕهێنەرەو لەکاتێکدایە کەخۆپیشاندانی فراوان بەدی دەکرێت لەوڵاتەکانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی فارس، لانیکەم (100) بانک و (57) فرۆشگا سووتێنران و نزیکەی (1000) خۆپیشاندەر دەستگیرکراون. سەرەرای سنوردارکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چەندەها ڤیدیۆی خۆپیشاندەران بڵاوبووونەوە کەهوتافی قین ئامێزیان تێدابوو دژی رژێم، ئاگریان بەردەدایە تایەو ئۆتومبیلەکانیان لەڕێگا خێراکاندا بەجێدەهێشت بۆ گرتنی شەقامەکان. پێکدادان لەگەڵ هیزە ئەمنییەکان و میلیشیاکانی رژێم بووە هۆی گیانلەدەستدانی (12) کەس هەرچەندە چالاکوانەکانی ناوخۆ ئەو ژمارەیە بە نزیکەی (40) خۆپیشاندەر مەزندە دەکەن. لەیەکشەممەی رابردوو رابەڕی باڵای وڵاتەکە ئایەتوڵا عەلی خامنەیی لەسەر تەلەفزیۆنی حکومی وەسفی ئەو کەسانەی وەک «رێگر و خوێن‌ڕێژ» کرد کەبەشداربوون لەخۆپیشاندانە توندوتیژەکان و وتیشی کە لەلایەن دوژمنانی ئێرانەوە پاڵپشتیان دەکرێت. هەر هەمان رۆژ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران خۆپیشاندانەکانی خستە پاڵ «ئاژاوەگێڕان»ی پشت ئەستوور بەئەمریکا. لەدووشەممەی رابردوودا، سوپای پاسداران لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند کەبەردەوامی لەپشێویەکاندا بەکردەی «یەکلاکەرەوە» وەڵامدەدرێتەوە، ئەمەش ئاگادارکردنەوەیەکی توندە کەئاماژەیە بۆ ئەوەی سەرکەوتکردنی دڕندانەتر بەڕێوەیە. حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆمار باسی لەوەکرد کەبڕینی لەناکاوی کۆمەک پێویست بوو بۆ کۆکردنەوەی بودجە تا دابەشبکرێتەوە بەسەر ئەو هاوڵاتیانەی زۆر کەم دەرامەتن. بەڵام وتەکەی رۆحانی ئارامکەرەوەیەکی ساردوسڕ بوو بۆ ملیۆنەها ئێرانی کەلەژێر فشاری نرخی بەرزی خۆراکدان و بەنزینی هەرزان لەمێژە لایان وەک مافێکی زگماکی لێهاتووە. بەپێی وتەی ئەفشین مەولەوی، شارەزا لەجیۆپۆلەتیکی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەپەیمانگەی جۆن هۆپکنز بۆ توێژنیەوەی نێودەوڵەتی «خۆپیشاندانەکان کۆکراوەی توڕەییەکی کەڵەکەبوون دژی ئەوەی کەوەک چینێکی دەسەڵاتداری گەندەڵی لەدەستدەرچوو لێکدەدرێتەوە کە بەبەردەوام شکستیانخواردووە لەدەستەبەرکردنی کار‌و بژێوی لەسەروبەندی هەواڵی گەندەڵی ملیۆنەها دۆلار». «دراوی ئێرانی لەم چەندساڵەی دواییدا بەخێرایی بەهای لەدەستداوەو ئێرانییەکان لەبەرچاویاندا مووچەکانیان کەمی کردووە و پارە هەڵگیراوەکانیشیان بەبا چووە لەسەروبەندی گەندەڵی سەرتاسەری و بەهەدەردانی سامانی گشتی لەلایەن حکومەتەوە»، ئێرن کەنینگهام، پەیامنێری واشنتن پۆست وای وت. «هەمان گۆرانکاری لەکۆمەکی حکومی‌دا لەکانونی یەکەمی ٢٠١٧، پشێوی دروستکرد کاتێک زیاتر لە (20) کەس لەخۆپیشاندانەکاندا کوژران». بەڵام جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ لەگەڵ ئەوەی ئێستا دەیبینین. ئەو خولانەی پێشوو لەلایەن بەرەیەکی توندوە هەڵگیرسا کەپەیوەندی هەبوو لەگەڵ سوپای پاسداران‌دا بەهیوای ئەوەی دەسەڵاتی رۆحانی ناجێگر بکەن، ئەلێکس وەتەنخا شارەزا لەسیاسەتی ناوخۆ‌و دەرەوەی ئێران لەپەیمانەگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی بەوە کرد. «چەند رۆژێکی پێچوو بۆ هەڵگیرسێنەرەکان تا درک بەوەبکەن ئەوەی رێ‌یان بۆ خۆشکردووە تووڕەییەکی گشتییە کەڕەنگە نەتوانن کۆنترۆڵی بکەن و ئەو توڕەییە هەموو رژێم بەئامانج بگرێت. ئەم جارە، وادەردەکەوێت هیچ بەرەیەکی رژێم دەستی نەبێت لەهەڵگیرسانی خۆپیشاندانەکاندا و بەپشت بەستن بەزۆربەی بانگەشە و راپۆرتەکان وادیارە خۆرسک بن... هەر لەسەرەتاوە خامنەیی و رژێم بەگشتی بوونەتە ئامانجی سەرەکی»، وەتەنخا وای وت. کاردانەوەی بەهێزی رژێم بەڵگەی دەرخستنی ئەو ترسە هەستپێکراوەیە کە لەهۆڵەکانی دەسەڵاتی تاران‌دا هەستی پیدەکرێت، جەیسن رەزایان، ستونووسی واشنتن پۆست وا دەڵێت. بەڵام رەنگە دەسەڵاتداران بەشی پێویستیان کردبێت بۆ داپڵۆسینی ئەم ناڕەزایەتییە نوێیە بەوپێیەی میدیاکانی حکومەت بارودۆخەکەیان بە «ئارامتر» ناوزەند کرد لەدووشەممەی رابردوودا. «بۆ چەندەها ساڵە، ئێرانییەکان بۆچوونیان وابووە کەئەگەر دەسەڵات بکەوێتە ژێر تاقیکردنەوەوە، حکومەتی ئێستای ئێران بەهێز وەڵامی ناڕەزایی ناوخۆیی دەداتەوە، هێزێک دڕندانەتر بێت لەوەی سەدام حوسەین، حوسنی موبارەک، تەنانەت بەشار ئەسەد بەکاریانهێنابێت»، رەزایان ئاماژەی بەوە کرد. «ئەو گریمانەیە هەرگیز نەخراوەتە ژێر پشکنینەوە چونکە خۆپیشاندەران هەرگیز ئەوەندە هەنگاویان هەڵنەهێناوە، لەبەرئەوەی تائێستا ئێرانییەکان ئەوەندە شەیدای گۆڕانکاری نەبوون یان سوورنەبوون لەبەدەستهێنانی، ئایا ئێستا جیاوازە؟ لەوانەیە». بەپێی وتەی عەلی وەیس، بەرێوبەری پرۆژەی ئێران لەگروپی قەیرانی نیودەوڵەتی ئەوەی کەخۆپیشاندانەکانی ئەم هەفتەیە جیادەکاتەوە ئەو ئاستە خێرایەیە کەدەسەڵاتدارانی تاران تێیدا هێزی تووندیان بەکارهێنا بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران. عەلی وەیس پێیوایە کەسەرکردەکانی تاران دەترسن لەوەی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی هەر هەڵسوکەوتێکی ئێرانیەکان بە لاوازی لێکبدەنەوە. «سیستەمەکە هێشتا ئیرادەی هەیە رزگاری ببێت و توانستێکی تۆقێنەری هەیە بۆ داپڵۆسینی ناڕەزایەتی، من گومانی جددیم هەیە لەوەی ئاخۆ ئەمە هیچ ئەنجامێکی هەبێت کەئیدارەی ترەمپ بیخوازێت». سەرکردایەتی ئێران تەنها لەنێو سنوری خۆیدا رووبەڕووی هێرشی تووند نەبوەتەوە. لەعێراقی دراوسێدا، چەند هەفتەیەک لەخۆپیشاندانی فراوان دژی حکومەتێکی نەویستراو گەشتوەتە رەهەندێکی دژە ئێرانی لەگەڵ ئەوەی خەڵکی ئاسایی عێراق تووڕەن بەوەی بەرژوەندییەکانی ئێران حکومەتی عێراقی هەڵدەسوڕێنێت. ئەو راستییە لەوردەکارییەکی ناوازەدا لەبڵاوکراوەکەیدا خرایەڕوو کە بەهاوبەشی لەلایەن رۆژنامەی نیویۆرک تایمزو ئینتەرسێپتەوە بڵاوکرایەوە کە پشتی بەستووە بە (700) بروسکەی زۆر نهێنی هەواڵگری ئێران کەدەستی ئینتەرسێپت کەوتووە. بەڵگەنامە دزەپێکراوەکە «هەژموونی فراوانی تاران لەعێراق» دەردەخات « کەوردەکاری چەند ساڵێک لەکاری رێکخراوو گشتگیری سیخوڕی ئێرانی تێدایە بۆ بەلاڕێدابردن و هەڵسوڕاندنی سەرکردەکانی عێراق، پێدانی پارە بەو بریکارە عێراقیانەی کاریان بۆ ئەمریکیەکان کردووە تابێنە بەرەی ئەوان، هەروەها دزەکردن بۆ نێو هەموو لایەنێکی سیاسی، ئابوری، ئایینی عێراق»، ئینترسێپت و نیویۆرک تایمز ئاماژەیان بەوە کردووە. ئەمە میراتی داگیرکاری کارەستباری ٢٠٠٣ی عێراقە لەلایەن ئەمریکاوە کەدواتر بێ پلانی ستراتیجی ئەمریکای لێکەوتەوەو رێگەی خۆشکرد بۆ هەڵتقۆینی ئێران وەک «یاریزانێکی بەهێز» لەعێراقدا. بەڵام ستراتیجیەتی ئیستای ئێران لەقەیراندایە. سەدەها خۆپیشاندەرانی عێراقی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کروانەتە ئامانج، بەتایبەت لەلایەن ئەو میلیشیایانەوە کە وەک بریکاری ئێران سەیر دەکرێن. بەتایبەتی لەبەشی باشوری زۆرینە شیعە، رەتدانەوەیەکی بەهێزی دەستێوەردانی ئێران هەیە لەکاروباری عێراقدا. بۆ رژێمێک کە لەسەکۆی نیودەوڵەوتیدا لەژێر فشاردایە، تووڕەیی دراوسێ رەنگە بێزاری و نیگەرانی ناوخۆ خراپتر بکات.
هاوڵاتی به‌رده‌وامى خۆپیشاندانه‌کان و زیادبوونهوهى ژماره‌یان، لایه‌نه سیاسییه ناکۆکه‌کانى عێراقى ناچارکرد له‌سه‌ر مێزێک کۆبنه‌وه‌و نه‌خشه رێگایه‌کى نوێ بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه‌ى ئێستا دابڕێژن که به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه دروستبووه‌و (45) رۆژ مۆڵه‌ت بده‌نه حکومه‌ت، که‌ئه‌گه‌ر جێبه‌جێنه‌کرێت ده‌بێت هه‌ڵوه‌شێته‌وه. دواى که‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى خۆپیشانده‌ران له‌دوو هه‌فته‌ى رابردوودا له‌به‌غداو پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق، له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا جارێکى تر خۆپیشاندانه‌کان گوڕیان بۆ گه‌ڕایه‌وه‌و خۆپیشانده‌رانى به‌غدا توانیان سێ پرد له‌نزیک ناوچه‌ى سه‌وز کۆنترۆڵبکه‌نه‌وه که‌پێشتر هێزه ئه‌منییه‌کان کۆنتڕۆڵیان کردبووه‌وه. به‌رده‌وامى خۆپیشاندانه‌کان که به‌گه‌وره‌ترین شه‌پۆلى ناڕه‌زایی دژى حکومه‌ت داده‌نرێت له‌دواى رووخانى رژێمى سه‌دام حوسه‌ین له‌ساڵى 2003ه‌وه تائێستا، لایه‌نه سیاسییه‌کانى ناچارکرد بیر له رێگه‌چاره‌ى نوێ بکه‌نه‌وه. شه‌وى دووشه‌ممه (12) لایه‌نى سیاسی دیار له‌عێراق که‌پارتى و یه‌کێتیشیان تێدایه، له‌ماڵى عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکى ره‌وتى حیکمه له‌به‌غدا کۆبوونه‌وه‌و نه‌خشه رێگایه‌کى (40) خاڵیان واژۆکرد تاحکومهت جێبه‌جێی بکات. به‌پێی نه‌خشه رێگاکه، کارى له‌پێشینه‌ى لایه‌نه‌کان پاراستنى گیانى هاوڵاتیان و خۆپیشانده‌ران، دورخستنه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى ناوخۆ، پارێزگارى له‌ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مى سیاسییه، له‌سه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانیش پێویسته ئارامى و ئاسایش بپارێزێت و پارێزگارى له‌موڵک و ماڵى گشتى بکات، لایه‌نه‌کانیش پشتیوانى ته‌واوى هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌که‌ن له‌و باره‌یه‌وه. به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق به راگه‌یاند «تائێستا دیار نییه دۆخى عێراق به‌ره‌وکوێ هه‌نگاو ده‌نێت، لایه‌نه سیاسییه‌کان نه‌خشه رێگایه‌کیان داناوه بۆ په‌له‌کردن له‌جێبه‌جێکردنى داواکارى خۆپیشاندانه‌کان، ئه‌گه‌ر نه‌خشه رێگاکه قبوڵبکرێت له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، ده‌بێته بنه‌مایه‌کى باش بۆ به‌رده‌وامبوون له‌چاکسازییه‌کان». به‌شیر حه‌داد ره‌تیکرده‌وه له‌نه‌خشه رێگاکه‌دا باس له له‌کارخستنى عادل عه‌بدولمه‌هدى کرابێت «ئه‌گه‌ر حکومه‌ت له‌کاربخرێت کێ چاکسازیی ده‌کات و کێ نه‌خشه رێگاکه جێبه‌جێده‌کات، حکومه‌ت ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و چاکسازییانه جێبه‌جێبکات. باسى له‌وه‌شکرد، کورد به‌شداره له‌م نه‌خشه رێگایه بۆ ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رده‌وامبوونى ئه‌م قه‌یرانه له‌به‌رژه‌وه‌ندى کورد و لایه‌نه‌کانى دیکه‌دا نییه. به‌پێی نه‌خشه رێگاکه، ده‌بێت عادل عه‌بدولمه‌هدى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، لایه‌نه‌کانى به‌رپرس له کوشتن و رفاندنى خۆپیشانده‌ران و هێرشبه‌رانى سه‌ر ده‌زگاکانى راگه‌یاندن دیارى بکه‌ن و بۆ راى گشتى ئاشکرابکه‌ن و به‌سزاى یاسایی بگه‌یه‌نرێن. نه‌خشه‌رێگاکه، مۆڵه‌تى (45) رۆژى واته تاکۆتایی ئه‌مساڵى بۆ حکومه‌ت دیاریکردووه، بۆ جێبه‌جێکردنى داواکارى خۆپیشانده‌ران له‌سه‌رووى هه‌مویانه‌وه ئه‌و چاکسازیانه‌ى سه‌رۆک وه‌زیران رایگه‌یاندووه‌و هیچ واده‌یه‌کى دیکه‌ى بۆ نوێناکرێته‌وه، په‌رله‌مانیشى پابه‌ندکردووه که به‌به‌رده‌وامى کۆبێته‌وه. ئه‌و خاڵانه‌ى له‌ماوه‌ى ئه‌و (45) رۆژه‌دا نه‌خشه رێگاکه دیاریکردووه بۆ ئه‌وه‌ى حکومه‌ت جێبه‌جێیان بکات، بریتین له‌ئه‌نجامدانى گۆڕانکاریی وه‌زارى فراوان، پێداچونه‌وه به‌بڕیارى دامه‌زراندنى پله تایبه‌ته‌کان، پێشکه‌شکردنى یاساى بیمه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ نه‌هێشتنى رێژه‌ى هه‌ژارى، پێشکه‌شکردنى یاساى بیمه‌ى ته‌ندروستى، که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجى، دانانى کرێکارى عێراقى له‌شوێنى کرێکارى بیانى، سه‌پاندى ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌ت به‌سه‌ر ده‌روازه سنورییه‌کان، که‌مکردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خانه‌نشینى. تائێستا دیار نییه ئه‌م نه‌خشه رێگایه تاچه‌ند خۆپیشانده‌رانى توڕه رازى ده‌کات، که رۆژانه له‌سه‌ر شه‌قام دروشم دژى حکومه‌ت و سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌ن و سیاسه‌تمه‌دارانه ده‌ڵێنه‌وه که به‌درێژایی ساڵانى دواى رووخانى رژێمى سه‌دام له‌عێراق رۆڵیان هه‌بووه. سه‌رچاوه‌یه‌کى سیاسی ئاگادار له‌به‌غدا به هاوڵاتیراگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران زۆر رێک نین له‌باره‌ى نه‌خشه رێگاکه، به‌تایبه‌ت که رێوشوێن و بڕیاره‌کانى پێشووى حکومه‌ت بۆ چاکسازى رازینهکردوون. وتیشى «هه‌روه‌ها به‌شێک لههێزهکانیش راران له‌وباره‌یه‌وه‌و دواى کۆبوونه‌وه‌که بۆچوونی دیکه‌یان ده‌ربڕیوه، بۆیه دیار نییه دۆخه‌که به‌ره‌و کوێ هه‌نگاو ده‌نێت و تاچه‌ند نه‌خشه رێگاکه ده‌توانێت کۆتایی به‌قه‌یرانه‌که بهێنێت». له‌ناو ئه‌و 12 لایه‌نه‌دا کهواژۆیان له‌سه‌ر نه‌خشه رێگاکه کردووه، ته‌نها ره‌وتى سه‌درى موقته‌دا سه‌درى تێدا نییه، که‌خاوه‌نى گه‌وره‌ترین کوتله‌ى په‌رله‌مانییه له‌په‌رله‌مانى عێراق و دواى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌کان له‌پشتیوانیکردنى حکومه‌ت کشایه‌وه‌و خۆى وه‌ک ئۆپۆزسیۆن راگه‌یاند. به‌پێی نه‌خشه رێگاکه، لایه‌نه سیاسییه‌کان پابه‌ندده‌بن به‌سه‌رجه‌م خاڵه‌کانى نه‌خشه رێگاکه‌وه، ئه‌گه‌ریش بۆیان ده‌رکه‌وت که‌په‌رله‌مان و حکومه‌ت ناتوانن جێبه‌جێیان بکه‌ن، له‌و واده‌یه‌ى بۆیان دیاریکراوه، ئه‌وکات له‌ڕێگه‌ى فراکسیۆنه‌کانیانه‌وه له‌په‌رله‌مان رێوشوێنه ده‌ستورییه‌کان ده‌ستپێده‌که‌ن، بۆ جێبه‌جێکردنى داواکارییه‌کانى خۆپیشانده‌ران، یان بهکێشانهوهى متمانه له‌حکومه‌ت، یان به‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت. به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌فراکسیۆنى یه‌کێتى به راگه‌یاند «ئه‌و نه‌خشه رێگایه هه‌وڵێکى نوێیه، بۆ تێپه‌ڕبوون له‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا، به‌ڵام که‌وتووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ى تاچه‌ند جێبه‌جێده‌کرێت». وتیشى «ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌توانێت ئه‌و خاڵانه جێبه‌جێ بکات دۆخه‌که به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حکومه‌ت ده‌ڕوات، به‌ڵام من پێموایه ئه‌گه‌ر دۆخه‌که بگاته ئه‌وه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ناکرێت و فه‌وزا دروستده‌بێت». به‌ختیار شاوه‌یس باسى له‌وه‌شکرد، له‌ئێستادا که‌خۆپیشاندان هه‌یه‌و داواى چاکسازى ده‌کرێت، کورد ناکرێت دژى نه‌خشه رێگایه‌کى له‌و شێوه‌یه بێت و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان نه‌خشه رێگاکه جێبه‌جێ بکرێت. به‌پێی نه‌خشه رێگاکه، دادگاى تایبه‌ت به‌لێکۆڵینه‌وه لهکهیسهکانى گه‌نده‌ڵى کاراده‌کرێت و تۆمه‌تباران به‌خێرایی و به‌شێوه‌ى ئاشکرا دادگایی ده‌کرێن، سامانه‌کانیشیان لێده‌سه‌نرێته‌وه. هه‌روه‌ها لایه‌نه سیاسییه‌کان پابه‌ندده‌بن بهدهستوهرنهدان له‌کاروبارى وه‌زاره‌ته‌کان ئه‌وانه‌ى به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌جوڵێنه‌وه دیاریده‌کرێن و سزا ده‌درێن. نه‌خشه رێگاکه په‌رله‌مان پابه‌ند ده‌کات به‌ده‌رکردن و هه‌موارکردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ک یاسا، له‌وانه هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن و یاساى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان، کۆتایی هێنان به‌کاره‌کانى کۆمسیۆنى ئێستا‌و دروستکردنى کۆمسیۆنێکى نوێى دوور له‌حزبه‌کان به راوێژکردن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان. یاساکانى دیکه بریتین له، ده‌رکردنى یاساى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئیمتیازانى به‌رپرسه باڵاکان، سه‌رۆکایه‌تى و پله تایبه‌ته‌کان، که‌مکردنه‌وه‌ى پاسه‌وانى به‌رپرسان و هاوتاکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى ده‌سته‌ى نه‌زاهه، ده‌رکردنى یاساى نه‌وت و گاز. لایه‌نه‌کان هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونى خۆیان نیشانداوه به‌کارکردن بۆ هه‌موارکردنى ده‌ستورو چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى تایبه‌ت به‌سیسته‌مى سیاسی.
هاوڵاتى؛ نازەنین گۆران بەپێی رێکەوتنی نێوان لایەنە سیاسیەکان نابێت هەمواری دەستوری عێراق بەزۆرینەو کەمینە تێپەڕێنریت، ئەوەش گەشبینی داوەتە لایەنە سایسیەکان نەترسن لەمافەکانی گەلی کورد، بەڵام مەترسیەکی تر هەیە کە لەناوخۆی هەرێمدا هێشتا چارەسەنەکراوە، ئەویش دووری نێوان شەقام و دەسەڵاتە، ئەمەش بە «مەترسی» سەیردەکرێت چونکە لەدۆخێکی ئاوادا، دوور نیە خەڵک وەک جۆرێک لەتۆڵەسەندنەوە لەپارتە سیاسییەکان، وەک پێویست روو نەکەنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ رەتکردنەوەی ئەو بەندە هەموارکراوانەی دەستور کە لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستاندا نییە. بەگوێرەی دەستوری ئێستای عێراق کە لەساڵی ٢٠٠٥دا نووسراوەتەوە؛ لەئەگەری هەر هەموارکردنەوەیەکیدا، ئەگەربێتو دانیشتوانی سێ پارێزگا بەدەنگی دوو لەسەر سێی هاوڵاتیانیان هەموارەکە رەتبکەنەوە، ئەوا پرۆسەکە دەوەستێت و پەرلەمان ناتوانێت بەندە هەموارکراوەکان پەسەند بکات؛ بەو پێیەش هەرێمی کوردستان بەهەڵەبجەشەوە کەپێکدێت لەچوار پارێزگا، دەتوانێت ئەمە وەک فشار بەکاربهێنێت بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی خۆی. نوێنەران و شارەزایانی دەستوریی (کورد) لەعێراقدا لەپاڵ ئەوەدا کەئەم خاڵەی سەرەوە وەک دەستەبەرییەک بۆ مافەکانی هەرێم لەدەستوری عێراقدا سەیردەکەن؛ بەڵام پێیانوایە لەئەگەری بەردوامبوونی ئەو دابڕان و لێک دوورکەوتنەوەیەی کە لەنێوان شەقام و دەسەڵاتدا هەیە لەهەرێمی کوردستاندا، لەئەگەری ئاشتنەکردنەوەی شەقامدا؛ ناتوانرێت داوا لەخەڵک بکرێت دەستور رەتبکەنەوە یان دەنگ بەهەموارکردنەوەکە نەدەن. هەڵبژاردنەکانی رابردووش، شایەدی ئەوە دەدەن کە رێژەی بەشداری و متمانەی هاوڵاتیانی هەرێم بەکۆی پڕۆسە سیاسییەکە لەپاشەکشەدایە. پرسی هەموارکردنەوەی دەستور، کە لەلای شەقامی ناڕازیی عێراقەوە ئومێدێکی زۆری لەسەر هەڵچنراوە، بەلای شارەزایانی کوردەوە؛ هیچ مەترسییەک لەسەر هەرێمی کوردستان دروستناکات، چونکە لایەنەکان لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە ئەم پرسە بەزۆرینەو کەمینە تێنەپەڕێنن، لەئەگەری روودانی ئەمەشدا، دەنگی خەڵکی هەرێمی کوردستان کارتی دووەمە بەدەست دانوستانکارانی کوردەوە لەبەغدا؛ بۆ ئەوەی ئەو هەموارانە رەتبکەنەوە کە لەبەرژەوەندی هەرێمدا نییە، بەڵام بۆ ئەوەی ئەمە رووبدات، بەبڕوای چاودێران، سەرەتا پێویستی بە رێکخستنەوەی ناو ماڵی کورد‌و ئاشتکردنەوەی شەقامی هەرێمی کوردستان هەیە. به‌شیر حه‌داد، جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به هاوڵاتى وت؛ «لەدەستوردا رێگەدراوە کەئەم دەستورە پێداچوونەوەی تێدابکرێت، بۆیە ویستی ئێمەو کەسی تر نیە... تاوەکو ئێستا باسی ئەوەش نەکراوە کەدەستکاریی مافی کورد بکرێت». وتیشى ؛ «بەپێی میکانیزمی دەستور، لیژنەی بۆ پێکهێنراوەو راسپاردەکان بەرزدەکرێنەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، لەپاشان بەدەنگدانێکی جەماوەریی یان قبوڵ دەکرێت یان نا.» کورد رۆڵێکی بەرچاوی گێڕا لەنووسینەوەی دەستوری عێراق لە ٢٠٠٥دا، ئەوەش یەکەم جاربوو لەمێژووی عێراقدا کورد بەشداربێت لەنووسینەوەی دەستوری وڵاتەکەدا. زۆر دەسکەوت بۆ کورد جێگیرکرا کەپیشتر لەعیراقدا نەبوون، لەوانە؛ ناساندنی زمان و ئاڵا‌و سوپاکەی (پێشمەرگە) بەفەرمی. لەپرۆسەی هەموارکردنەوەی دەستوریشدا کورد دیسانەوە وەکو پێکهاتەیەکی سەرەکی عێراق بەشدارە. سەرەتا سێ ئەندامی لەلیژنەی هەموارکردنەکەدا هەبوو، بەڵام پاش داواکارییه‌کانى فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان ئه‌ندامه کورده‌کانى لیژنه‌که له سێ-وە بۆ شه‌ش ئەندام بەرزکرایەوە، ئەوەش وەکو رێگریکردنێک لەئەگەری کەمکردنەوەی مافەکانی کورد. دەستور بەلای کوردەوە؛ زامنی پاراستنی دەسکەوت و مافەکانیەتی لەچوارچێوەی عێراقدا، بۆیە هەر لەئێستاوە هۆشداریی ئەوەی بەهەموو لایەنەکانی نێو پرۆسەی سیاسی عێراقی داوە کەنابێت مەبەست لەم هەموارکردنەوەیەدا بەئامانج گرتنی مافەکانی هەرێمی کوردستان بێت. به‌شێکی مه‌ترسیه‌کانى کورد لهههمواکردنهوهى ده‌ستوردا، تێپهراندێتى به‌زۆرینه‌و کهمینەیە، به‌ڵام د.به‌شیر حه‌داد، ئەوەی دووپاتکردەوە؛ «ئه‌گه‌ر زۆرینه‌و که‌مینه په‌یره‌و بکرێت، ئێمە پرۆژەو قسەی خۆمان دەبێت بۆ هەموارکردنەوەی دەستور». ئەم قسەیەی بەشیر حەدادیش پشتی بەو مادەیە بەستووە کەدەڵێت؛ دانیشتوانی سێ پاریزگا دەتوانن بەڕێژەی دوو لەسەر سێ رەتیبکەنەوە. هەرێمى کوردستان سوره لەسەر رەتکردنەوى هەر گۆڕانکارییەک لەدەستوردا کەقەواره فیدراڵییەکەی بەئامانج بگرێت. حکومەتى هەرێم کۆتایی مانگى رابردوو لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، رێگه نادەن هیچ گۆڕانکارییەک لەدەستوورى عێراق رووبدات کەدژى ماف و خواستەکانى خەڵکى کوردستان و قەوارەی فیدراڵى هەرێمى کوردستان بێت. ئه‌و ماددانەی دەستوریش که‌کورد ترسی لهدهسکاریکردنى هه‌یه؛ بریتین لەپشکى بودجه‌ى هه‌رێم و ماده‌ى 140ى ده‌ستورى عێراق، که له‌ماوه‌کانى پێشوودا زۆرترین ناکۆکى له‌سه‌ر بووه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد، لەگەڵ پرسی گۆڕینى سیستەمى پەرلەمانى بۆ سەرۆکایەتى. بەپێی مادەی (140)ی دەستوری هەمیشەیی عێراق، دەبێت ناوچە کێشەلەسەرەکان بەسێ قۆناغ چارەسەربکرێن، ئەوانیش: ئاسایی کردنەوە، سەرژمێریی، دواتر راپرسی، بەڵام لەماوەی (14) ساڵی رابردودا هێشتا قۆناغی یەکەمی پڕۆسەکە جێبەجێنەکراوە. لەگەڵ ئەوەشدا کورد لەئامادەباشیدایە بۆهەر گۆڕانکاریەک، چونکە دەزانێت کەهەموارکردنەوەکە بەبێ رەزامەندی کورد سەرناگرێت. شێروان میرزا، ئەندامی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به هاوڵاتى وت؛ «ئاماده‌یی کورد لەلیژنەى هه‌موارکردنه‌وه‌که‌دا باشه‌و هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک بکرێت به رێککه‌وتن ده‌کرێت». وتیشی «بڕیارى هه‌موارکردنه‌وه‌که به‌جۆرێکه پێگه‌ى پێکهاته‌کان و که‌مینه‌کان که‌مناکرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ که‌مه‌ترسی له‌سه‌ر پێگه‌ى کورد نیه لهههموارکردنهوهکهدا». شێروان میرزا، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو که رێککه‌وتن کراوه بۆ ئەوەی گۆڕانکاریی له‌هیچ مادده‌یه‌ک له‌نێو لیژنهکەدا به‌زۆرینه‌و که‌مینه تێنه‌په‌ڕێنرێت. سەرەڕاى دڵنیایی ئەو نوێنەرانەى کورد لەبارەى نەبوونى مەترسی لەسەر مافەکانى کورد؛ هەفتەى رابردوو ، یوسف محەمەد جێگرى سەرۆکى لیژنەى هەموارى دەستور لەپشکى کورد لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ هاوڵاتى، پرسی هەموارى دەستورى بەدوڕیانێکى «مەترسیدار» بۆ کورد ناوبردبوو! لەئەگەری گۆڕانکاریی لەدەستوردا، ئەمە دەبێته یەکەم هەموارکردنەوە لەدواى پەسەندکردنییەوه لەساڵى 2005، بەڵام دیار نییه پڕۆسەکه سەردەگرێت یاخود نا. بۆ هەموارکردنەوەی دەستور، سەرۆک کۆمار داوایکردووە ئەنجومەنێکی نیشتیمانی بەسەرپەرشتی خۆی پێکبهێنرێت کەنوێنەری سەرجەم پێکهاتەکانی تێدابێت، هەروها پەرلەمان لیژنەیەکى لەو بارەیەوه پێکهێناوه. د. مەحمود عوسمان، سیاستمه‌داری کورد بە هاوڵاتى وت؛ «هەندێک ماددە هەیە لەدەستور کەپەیوەندی بەمافی کوردەوە هەیە، ئەگەر ئەو ماددانە گۆڕانکاری تێدا بکرێت، ئەوە کاریگه‌ریى ده‌بێت بۆ سەر کوردستان». وتیشی؛ «بەڵام ئەگەر کورد لەپرسی هەمواکردنەوەی دەستوردا زەرەربکات، ئەوا تاوانی خۆیەتی کە پانزدە ساڵە نەیتوانیوە دەستوری خۆی بنووسێتەوە، کەحەقی خۆی بووە دەستوری خۆی هەبێت». بهبۆچونى د.مه‌حمود عوسمان؛ مەترسی زۆر له‌سه‌ر پشکه‌کانى کورد نیه، بەڵام ئەگەر بەزۆرینە وکەمینە بێت کورد زۆر زەرەر دەکات. پاش نووسینه‌وه و هه‌موارکردنه‌وه‌ش، هەموارکراوی دهستورە تازەکەی عێراق ده‌خرێته ده‌نگدانى گشتییه‌وه‌و ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن دوو له‌سه‌ر سێ-ی سێ پارێزگای عێراقه‌وه ره‌تبکرێته‌وه، ئه‌وا هه‌موارکردنه‌وه‌که ره‌تده‌کرێته‌وه، ئەوەش بەپێی مادەیەکی دەستوریی عێراق، کەکاتی خۆی جێگرکراوە. یوسف محەمەد ، جێگری سەرۆکی لیژنەی هەمواری دەستووری عێراق بەهاوڵاتی وت ؛ «به راستى ماددەى (126) زەماناتى باشترى بۆ کورد تێدایه». ناوبراو وتیشی؛ «ئێمه زەمانەتێکمان هەیه وادەکات که ئەو لایەنانەى دەیانەوێت هەموارى دەستور تێپەڕێنن، دەبێت بیر لەوه بکەنەوه کەکورد رازى بکەن». هەروەها وتی؛ «بەڵام ئەو مەترسییەی من کەدەیبینم ئەوەیه لەهەرێمى کوردستاندا خەڵک متمانەی بەتوێژى سیاسی نەماوه، شەرعیەتى دامودەزگاکان لەژێر پرسیاردایه». یوسف محمەد؛ داوای کرد خەڵک لەگەڵ سیاسەت ئاشتبکرێتەوه، بۆئەوەی ئەگەر داوایان لێ‌کرا دەنگ بەهەموارەکە بدەن یان رەتی بکەنەوە، ئەوا بەدەم خواستەکەوە بچن، داواشی کرد «چاکسازى راستەقینه بکرێت و دژایەتى گەندەڵى بکرێت، هەروەها پرۆژەیەکى دەستوریی سەردەمیانەش لەپەرلەمانی کوردستان بنووسرێتەوه کهمافەکانى خەڵکى تێدا دەستەبەر کرابێت». یوسف محەمەد لەدرێژەی قسەکانیدا وتی؛ «بەو شێوەیه، ئەوکات هەم هەرێمى کوردستان لەهاوکێشەکانى عێراق بەهێز دەبێتەوه، هەم تۆ دەتوانى پشت بەدەنگى خەڵک ببەستى بۆ ئەوەى ئەگەر هەموارێکى دەستوریى عێراقى لەقازانجى خەڵکى کوردستان نەبێت، رووت هەبێت بەخەڵکى کوردستان بڵێیت دەنگى پێنەدەن». تێبینی/ دوای بەشداریکردنی لەخولێکی رێکخراوی «Internews» لەسەر شێوازی نووسینی راپۆرتی ئابووری و سیاسی، نووسەر ئەم راپۆرتەی نووسیوە.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات دۆخى دارایى هه‌رێمى کوردستان له‌ساڵى ئاینده زۆر به‌هێز ده‌بێت و ده‌شڵێت خه‌رجى مانگانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ترلیۆنێک و (70) ملیار دیناره. هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى و جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه په‌رله‌مانى کوردستان گفتوگۆى توند له‌گه‌ڵ حکومه‌ت ده‌کات له‌سه‌ر موچه‌ى خانه‌نشینى «موچه‌ى مانگانه‌ى خانه‌نشینى دادوه‌ره‌کان (حاکمه‌کان) (9) ملیۆن دیناره‌و خه‌ڵکیش هه‌یه (220) هه‌زار دینارى موچه‌ى خانه‌نشینى وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه ناعه‌داله‌تى تێدایه‌و ده‌بێت چاره‌سه‌ربکرێت له رێگه‌ى پرۆژه‌ى چاکسازى خانه‌نشینییه‌وه«. هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه که‌عێراق له‌مساڵدا ته‌نها بۆ سودى قه‌رزه‌کانى (19) ترلیۆن و (500) ملیار دینارى داوه‌و زیاتر له (20) ترلیۆنى ئیستحقاقى کۆمپانیاکانى داوه، هه‌رێمیى کوردستان مانگانه ده‌وروبه‌رى (100) ملیۆن دۆلار ئیستحقاقى کۆمپانیاکانى نه‌وت ده‌دات. حاکمه‌کان مانگانه (9) ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن وه‌ک خانه‌نشینى مانگانه، هه‌یه (220) هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، هه‌یه چوار‌و پێنج و شه‌ش وه‌رده‌گرێت مانگانه، بۆیه حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت چاکسازى ده‌که‌ین ده‌زانن کهناعهدالهتى هه‌یه‌و وتیان چاکى ده‌که‌ینه‌وه هاوڵاتى: بڕیاره په‌رله‌مانى عێراق که‌مترین موچه‌ى خانه‌نشینى (500) هه‌زار دینار که‌متر نه‌بێت، به‌ڵام له‌هه‌رێم 220 هه‌زار دینار‌و زیاتره، چۆن واده‌که‌ن هه‌رێم بگرێته‌وه؟ هێڤیدار ئه‌حمه‌د: ئه‌وه‌ى له‌کوردستان هه‌یه (220) هه‌زار دینار موچه‌ى خانه‌نشینى خێزانێک ئه‌وه وه‌ربگرێت به‌بێ یه‌ک و دوو ئه‌مه ناعه‌داله‌تى تێدایه، چونکه به‌بازاڕى ئه‌مڕۆ مانگانه به (220) هه‌زار دینار نا‌توانیت بژیت، ئه‌گه‌ر به‌ته‌مه‌ن بوو به‌شى ده‌رمان و پێداویستییه‌کانى ناکات، ئێمه له‌هه‌رێمى کوردستان وه‌ک عێراق نه‌بین، له‌عێراق (130) ملیار دۆلار ساڵانه بودجهکهیهتى، بۆ نمونه عێراق له 2019دا (133) ترلیۆن دینار بودجهکهى بووه، له‌سه‌دا 4.7% له‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌نێرێت، خه‌رجى هه‌رێمى کوردستان مانگانه ترلیۆنێک و (70) ملیار دیناره به‌موچه‌و خه‌رجى دیکه‌وه، بۆیه داوامان کردووه‌و حکومه‌تى هه‌رێمیش له‌و قه‌ناعه‌ته‌دایه بڕى (220) هه‌زار دینار بۆ موچه‌ى خانه‌نشینى هى ئه‌وه نییه بیده‌یته خه‌ڵکى خانه‌نشین که‌زۆر ماندووبووه، ئه‌وانه‌ى خانه‌نشینن سه‌روو (230) هه‌زار که‌س موچه‌ى خانه‌نشینى وه‌رده‌گرن، حاکمه‌کان مانگانه (9) ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن وه‌ک خانه‌نشینى مانگانه، هه‌یه (220) هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، هه‌یه چوار‌و پێنج و شه‌ش وه‌رده‌گرێت مانگانه، بۆیه حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت چاکسازى ده‌که‌ین ده‌زانن کهناعهدالهتى هه‌یه‌و وتیان چاکى ده‌که‌ینه‌وه به‌گوێره‌ى ئه‌و داهاته‌ى هه‌یه له‌گه‌ڵ ژیان و گوزه‌رانى ئه‌مڕۆ، بڕیاره له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یاساى چاکسازى خانه‌نشینى، ئه‌وانه‌ى (220) هه‌زار دینار خانه‌نشینى وه‌رده‌گرن قسه‌یه‌ک هه‌یه بکرێت به (400) هه‌زار دینار، ئه‌مه بۆچوونى خولى پێشوو بووه. عێراق ته‌نها بۆ سودى قه‌رزه‌کانى بۆ ساڵى 2019 بڕى (9) ترلیۆن و (500) ملیار دینارى داوه ته‌نها بۆ سوودى قه‌رزه‌کانى سه‌رى، زیاد له(20) ترلیۆن دینارى ته‌نها ئیستحقاقى کۆمپانیاکانى نه‌وتى داوه هاوڵاتى: فراکسیۆنى پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه که‌مترین موچه‌ى خانه‌نشینى بکرێته 400 هه‌زار دینار؟ هێڤیدار ئه‌حمه‌د: ئێمه حه‌زده‌که‌ین حکومه‌ت مانگانه یه‌ک ملیۆن دینار بداته خانه‌نشینان، به‌ڵام که‌حکومه‌ت بڵێت نیمه ئه‌و قسه‌یه‌ى ئێمه پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه. ئێمه له‌گه‌ڵ حکومه‌ت موناقهشهیهکى تونددهکهین له‌سه‌ر موچه‌ى خانه‌نشینان، تاحکومهت پێى بکرێت ئه‌م موچه‌یه زیادبکرێت واى لێبکرێت ئه‌م کابرایه به‌و موچه‌یه ئه‌و (30) رۆژه‌ى خۆى پێ ده‌ربازبکات. مانگانه ترلیۆنێک و (70) ملیار دینار خه‌رجیى حکومه‌تى هه‌رێمه هاوڵاتى: هه‌رێمى کوردستان مانگانه داواى له‌به‌غدا کردووه (18) ترلیۆن دینارى بۆ بنێردرێت وه‌ک پشکى هه‌رێم و ئاماده‌یه مانگانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بداته به‌غدا بۆ ساڵى 2020؟ هێڤیدار ئه‌حمه‌د: ئێمه حازرین له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌مه‌سه‌له‌ى نه‌وت بۆ ساڵى 2020 به رێکه‌وتنى دوور مه‌ودا بکه‌ین نه‌وه‌کو ساڵانه بگه‌ینه رێکه‌وتن و موچه دێت یان نا، دواى 16ى ئۆکتۆبه‌ر وڵاتان وایان لێ‌کردین که‌ده‌بێت به‌شێک بین له‌عێراق به‌پێى ده‌ستور داهاتى گشتى عێراق دابه‌ش بکرێت و موچه‌ى موچه‌خۆران بدات، حکومه‌تى هه‌رێم هاتوونه‌ته په‌رله‌مان و باسى ئه‌وه‌یان کردووه که‌ئاماده‌ن له‌سه‌ر نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وین، عێراق ته‌نها بۆ سودى قه‌رزه‌کانى بۆ ساڵى 2019 بڕى (19) ترلیۆن و (500) ملیار دینارى داوه ته‌نها بۆ سوودى قه‌رزه‌کانى سه‌رى، زیاد له(20) ترلیۆن دینارى ته‌نها ئیستحقاقى کۆمپانیاکانى نه‌وتى داوه، ده‌بێت ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى له‌هه‌رێمى کوردستان نه‌وت وهبهردەهێنێت دهستههقى کاره‌کانى پێبدرێت تاهانبدرێت به‌رهه‌مى نه‌وت زیادبکات له‌کێڵگه نه‌وتییه‌کاندا، هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه باشترین رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات که لهمهسڵهحهتى هه‌رێمى کوردستان و عێراق به‌شێوه‌یه‌کى گشتى هه‌بێت، چاوه‌ڕێین و دوور له‌چاوى راگه‌یاندن کۆبوونه‌وه‌ى زۆر باش کراوه، ساڵى ئاینده 2020 ئابوورى هه‌رێمى کوردستان زۆر به‌هێز ده‌بێت و جیاواز ده‌بێت له 2019. حکومه‌تى هه‌رێم ته‌نها بۆ موچه‌و خه‌رجییه‌کانى رۆژانه‌ى مانگانه ترلیۆنێک و (70) ملیار دینار خه‌رج ده‌کات، جا بۆ کاره‌باو پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان و ئاو‌و خزمه‌تگوزارییه‌کان و جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌کان پاره‌ى دیکه‌ى ده‌وێت و ده‌رمان و چاککردنه‌وه‌ى رێگاوبانه‌کانى ده‌وێت، هه‌موو ئه‌مانه مهسئولییهتهکهى حکومه‌ته، ئه‌گه‌ر ده‌ستبکه‌ین به‌و پرۆژانه‌ى که که‌ڵه‌که بووه‌و له2014 پرۆژه‌کان جێبه‌جێ نه‌کراون و راگیراون، ته‌نها پارێزگاى دهۆک بڕى (150) ملیار دینارى ده‌وێت بۆ ته‌واوکردنى پرۆژه‌کانى، بۆیه پێویستى به‌پاره‌و بودجه‌یه‌که که‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى ئه‌رکى حکومه‌ته جێبه‌جێى بکات. حکومه‌تى هه‌رێم خۆى له‌سه‌دا 51ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابینده‌کات، به‌ڵام عێراق ته‌نها له‌سه‌دا 49ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت که یه‌ک ملیۆن و زیاتر له (200) هه‌زار موچه‌خۆر هه‌یه هاوڵاتى: هه‌رێمى کوردستان نزیکده‌بێته‌وه له‌به‌رهه‌مى (500) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه، ئه‌گه‌ر (250) هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌ى بدرێته به‌غدا، نیوه‌ى ده‌مێنێته‌وه ده‌کرێت قه‌رزه‌کانى پێبدرێته‌وه؟ هێڤیدار ئه‌حمه‌د: ئه‌و (250) هه‌زار به‌رمیله‌ى کهههرێمى کوردستان لێى ده‌مێنێته‌وه دواى رێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌غدا رۆژانه پێویستت بهسوتهمهنى دیکه هه‌یه گاز‌و گازوایل و به‌نزین و به‌نزینى فرۆکه‌خانه‌کان، ئه‌وانه هه‌موو پێویستى رۆژانه‌ن و به‌غدا ناینێرێت، به‌غدا رۆژانه ملیۆنێک و کهسرێکى به‌رهه‌مى نه‌وت بۆ ناوخۆ به‌کارده‌هێنێت ئاماده‌نییه عێراق بۆ هه‌رێمى بنێرێت، ئه‌ى هه‌رێم نه‌وتى سپى ده‌وێت و به‌نزین و گازى ده‌وێت، هه‌رێم له‌داهاتى نه‌وت مانگانه ته‌نها (360) ملیار دینارى بۆ موچه داناوه‌و (60) ملیار دینارى داهاتى ناوخۆ‌و (25) ملیار دینارى هاوکارى ئه‌مریکا بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ (452) ملیارى به‌غدا موچه‌ى پێدابین ده‌کرێت، حکومه‌تى هه‌رێم خۆى له‌سه‌دا 51ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابینده‌کات، به‌ڵام عێراق ته‌نها له‌سه‌دا 49ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت که یه‌ک ملیۆن و زیاتر له (200) هه‌زار موچه‌خۆر هه‌یه. ئه‌گه‌ر له‌پرۆژه‌یاساى چاکسازى حکومه‌ت بڕیاره بینێرێته په‌رله‌مانى کوردستان و کێشه‌ى بندیواره‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت داهاتى باش بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه. بوونى بندیواره‌کان که‌س نکۆڵى لێ نه‌کردووه، پارتى له‌پێش هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه، به‌ڵێ بندیوار هه‌یه‌و خه‌ڵک هه‌یه سێ چوار موچه وه‌رده‌گرێت و ناعه‌داله‌تى هه‌یه‌و خه‌ڵک هه‌یه له‌ناو پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و ئیسلامییه‌کان بندیواره هاوڵاتى: ژماره‌ى بندیواره‌کان ئه‌وه‌نده زۆرن کهبارگرانییەکى گه‌وره بێت له‌سه‌ر بودجه‌ى هه‌رێم؟ هێڤیدار ئه‌حمه‌د: بوونى بندیواره‌کان که‌س نکۆڵى لێ نه‌کردووه، پارتى له‌پێش هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه، به‌ڵێ بندیوار هه‌یه‌و خه‌ڵک هه‌یه سێ چوار موچه وه‌رده‌گرێت و ناعه‌داله‌تى هه‌یه‌و خه‌ڵک هه‌یه له‌ناو پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و ئیسلامییه‌کان بندیواره، خه‌لک هه‌یه حزبى نییه‌و بندیوارهو کێشه‌ى هه‌موو کوردستانه، به‌ڵام به‌ده‌ره‌جه‌ى یه‌ک پارتى و یه‌کێتى زۆرترین بندیواریان هه‌یه به‌وپێیه‌ى حکومڕانن، پارتى له‌پێش یه‌کێتى له‌گه‌ڵ لابردنى بندیواره‌کانه. هاوڵاتى: زانیاریتان هه‌یه حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه چه‌ند ئیستحقاقى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان ده‌دات؟ هێڤیدار ئه‌حمه‌د: حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه ده‌وروبه‌رى (100) ملیۆن دۆلار وه‌ک ئیستحقاقى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان ده‌دات، هه‌موو ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى له‌کێڵگه نه‌وتییه‌کاندا کارده‌که‌ن. هاوڵاتى: ئایا مانگانه هه‌رێم (350) ملیار دینار قه‌رز ده‌داته‌وه؟ هێڤیدار ئه‌حمه‌د: (250) ملیۆن دۆلار مانگانه قه‌رز دهدرایهوهو ئێستا نازانم زیاتر له‌و بڕه حکومه‌تى هه‌رێم قه‌رز ده‌داته‌وه یان نا که‌سیستمى پێدانى قه‌رزه‌که خێراتر کرابێت. هاوڵاتى: موچه‌ى سێ مانگى کۆتایى ئه‌مساڵ که‌ى ده‌درێت یا ده‌کرێته پاشه‌که‌وت؟ هێڤیدار ئه‌حمه‌د: ئێمه له‌لیژنه‌ى دارایى نووسراوى ره‌سمیمان کردووه بۆ وه‌زیرى دارایى و داوامان کردووه به‌زووترین کات بێته لیژنه‌ى دارایى‌و یه‌کێک له‌و بابه‌تانه روونکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پاشه‌که‌وتى موچه‌و موچه‌ى ئه‌م سێ مانگه‌ى کۆتایى ئه‌مساڵ، بۆ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕێى شتێکى ره‌سمین له‌حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه.
ئارا ئیبراهیم وه‌زیرى ناوخۆ داواى لێپرسینه‌وه دەکات لەبهڕێوهبهرى ئاسایشى وارماوه بەهۆی زیاده‌ڕۆیى بۆ سەر موڵکێکى گشتى، بەڵام لێپرسینەوەکە ئەنجامنەدراوەو به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیهکەش کە لەسەر پشکی گۆڕانە بەوهۆیەوە ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه. کامه‌ران عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى وارماوه له‌چه‌ند مانگى رابردوودا له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسیدا ته‌واوى به‌ڵگه‌و زانیارییه‌کانى بۆ راى گشتى خسته‌ڕوو که به‌رپرسێکى ئه‌منى زیاده‌ڕۆیى کردۆته‌سه‌ر موڵکێکى گه‌وره‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و (27) بیناى له‌سه‌ر دروستکردووه که له‌چه‌ندین دۆنم پێکهاتووه. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى بڕیاریداوه کامه‌ران عه‌بدوڵا وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه بمێنێته‌وه تا له‌ناو پارێزگا شوێنێکى دیکه‌ى بۆ ده‌دۆزرێته‌وه. زیاده‌ڕۆییه‌که له‌سه‌ر (9) دۆنم زه‌وى له‌سه‌ر پارچه‌زه‌وى ژماره (29) له‌که‌رتى (41)ى دیسکه‌ره که‌ده‌که‌وێته سه‌ر رێگاى گشتى سلێمانى و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى وارماوه ئه‌نجامدراوه‌و کراوه بهگهوڕى ئاژه‌ڵ به‌خێوکردن. ئه‌مه له‌کاتێکدایه به‌نووسراوى ژماره(13893) که له‌به‌روارى 21/8/2019 بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیس نێردراوه‌و واژۆى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى له‌سه‌ره بابه‌ت/ هه‌ڵگرتنى زیاده‌ڕۆیى، تێیدا هاتووه« بههاوپێچى نووسراومان ده‌قى فه‌رمانى لابردنى زیاده‌ڕۆیى ژماره (372 له 30/6/2019) و هاوپێچه‌کانى بۆتان ده‌نێرین سه‌باره‌ت به‌لابردنى زیاده‌ڕۆیى له‌سه‌ر موڵکى ژماره (29) که‌رتى (41)ى دیسکه‌ره له‌سنوورى ناحیه‌ى وارماوه بفه‌رمون به‌کارى پێویست به‌زووترین کات به‌لابردنى ئه‌م زیاده‌ڕۆییانه له رێگاى هێزێکى پۆلیس و هاوکارىکردنى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌و پارێزگارى سلێمانى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاگادارمان بکه‌نه‌وه«. سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌و دۆسییه‌یه بکرێته«هه‌ڵا» تا که‌سى تر نه‌توانێت زیاده‌ڕۆیى ئه‌نجامبدات. مه‌هدى مه‌حمود، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد تائێستا ئه‌و کێشه‌یه نه‌هاتۆته ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و وه‌ڵامى یاداشت ده‌ده‌نه‌وه‌و به‌دواداچوونى بۆ ده‌که‌ن. مه‌هدى مه‌حمود وتیشى «ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کى گه‌وره‌یە هه‌ر که‌سێک بێت و له‌هه‌ر ئاستێک‌دا بێت ته‌جاوزه‌و ده‌بێت داواکارى گشتى لێ ئاگاداربکرێته‌وه، ده‌بێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یە بکرێته هه‌ڵا بۆ ئه‌وه‌ى که‌ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه‌و پشتى حزبى هه‌یه زیاده‌رۆیى کۆتایى پێبهێندرێت، ده‌بێت پارێزگار‌و قایمقام قسه‌ى له‌سه‌ربکه‌ن». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که «جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت سه‌رپه‌رشتى مه‌له‌فى دژایه‌تى کردنى زیاده‌ڕۆییه‌کانه، ده‌بێت بوروژێنرێت و چاوپۆشى له‌سه‌ر که‌س نه‌کرێت». سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌پارێزگارى سلێمانى به رێکارى یاسایى ده‌ڕوات» مه‌سئول له‌پشت ئه‌و زیاده‌ڕۆییه بێت قورستره‌و ده‌بێت بزانرێت چۆن کراوه تا رێگرى لێبکرێت».
ئارا ئیبراهیم به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داواى زیاتر له (18) ترلیۆن دینارى وه‌ک بودجه‌ى ساڵى داهاتوو له‌به‌غدا کردووه. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى که له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌به‌غداو هه‌رێمى کوردستان له‌چه‌ند به‌رپرسێک ده‌ستى که‌وتووه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داواى زیاتر له (18) ترلیۆن دینارى کردووه وه‌ک بودجه‌ى ساڵى 2020 بۆ خه‌رجییه‌کانى به‌م شێوه‌یه؛ نزیکه‌ى (10) ترلیۆن و (700) ملیار دینار بۆ موچه‌و (4) ترلیۆن و (250) ملیار دینار بۆ وه‌به‌رهێنان و نزیکه‌ى دوو ترلیۆن دینار بۆ ئیستحقاقى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و دوو ترلیۆن دینار بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کان. له‌گه‌ڵ ئه‌م داوایه‌شدا داواى گفتوگۆى کردووه له‌سه‌ر قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم که به‌هۆى بڕینى بودجه‌وه له‌سه‌ره‌تاى 2014 بۆ هه‌رێمى کوردستان نه‌نێردراوه له‌لایه‌ن به‌غداوه. هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى بۆ هاوڵاتى وتى «حکومه‌تى هه‌رێم ته‌نها خه‌رجى موچه‌و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانى رۆژانه‌ى ترلیۆنێک و (70) ملیار دیناره، بۆیه بودجه‌و خه‌رجى زۆرى ده‌وێت بۆ پڕۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزارییه‌کان و ئیستحقاقى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان». به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، حکومه‌تى هه‌رێم داواى کردووه پشکى هه‌بێت له‌وه‌رگرتنى قه‌رزه ده‌ره‌کییه‌کان که‌عێراق ساڵانه وه‌ریده‌گرێت، به‌ڵام هێشتا گفتوگۆکان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه. شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتى وت «تائێستا نازانین بودجه‌ى گشتى عێراق چه‌نده تابزانین پشکى هه‌رێم چه‌ند ده‌بێت و رێکه‌وتن ده‌کرێت له‌سه‌رى یان نا، هه‌رکات پرۆژه‌ى گشتى بودجه‌ى عێراق هاته په‌رله‌مان ئه‌وکات گفتوگۆ له‌سه‌ر پشکى هه‌رێم ده‌کرێت».
لاڤین مەحمود یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پارتی تۆمەتباردەکات بەبێبەشکردنی لەپشکەکانی خۆی لەحکومەت، بەڵام پارتی پێیوایە یەکێتی زیادەڕۆیی دەکات و سەردەمی دابەشکردنی پشکەکان بە رێژەی پەنجا بەپەنجا کۆتایی هاتووە، کەساڵانێک لەسەری بەردەوامبوون. هەتا (10) ساڵ لەمەوبەر پێش ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی دروستبێت، یەکێتی و پارتی نیوە بەنیوە حکومەتیان بەڕێوەدەبرد، بەڵام دوای دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان لەسلێمانی کەزۆرینەی دەنگەکانی یەکێتی برد، ئیتر هاوسەنگی ئەم حزبە بەرامبەر بەپارتی پارسەنگ بوو. بەڵام یەکێتی پێیوایە سەرەڕای کەمبوونەوەی دەنگەکانی، حزبێکی خاوەن مێژووەو خاوەنی شۆڕشەو لەئێستاشدا خاوەن هێزی سەربازییە، هەربۆیە چاوی لەەوەیە لەکاتی دابەشکردنی پۆستەکاندا مێژوو و هێزی ئەو لەبەرچاو بگیرێت، بەڵام پارتی پێیوایە ئەو سەردەمە بەسەرچووە کەیەکێتی دەیەوێت بۆی بگەڕێتەوە لەژێر هەر ناوێک‌دا بێت. بەهاری ئەمساڵ پارتى و یه‌کێتى رێککه‌وتنێکیان واژۆکرد بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نوێی حکومه‌ت و دانانی پاریزگاری کەرکوک و پرسی سیاسی نێوانیان، بەڵام یەکێتی دەڵێت پارتی هیچ خاڵێکی ئەو رێکەوتنەی جێبەجێنەکردوە. چوار مانگ کابینه‌ى نوێی حکومه‌تى هه‌رێم پێکهێنرا، تاڕاده‌یه‌ک چاره‌سه‌ربوونى کێشه‌کانى نێوانیانى پیشاندا، به‌ڵام زۆرى نه‌برد دووباره ناکۆکییه‌کان سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه له‌نێوانیاندا. له‌دوو هه‌فته‌ى رابردوو هه‌ردوولا به‌ئاشکرا ناوه‌ڕۆکى ناکۆکییه شاراوه‌کانیان خسته‌سه‌ر به‌ڕه، کاتێک له‌به‌رده‌م میدیاکاندا ورده‌کارییه‌کانیان ئاشکراکردو یه‌کتریان بهجێبهجێنهکردنى رێککه‌وتنه‌کانى نێوانیان تۆمه‌تبار کرد. له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژى یه‌کێتى، پارتى تۆمەتبار کرد بەوەی کە رێککه‌وتنه‌کانى جێبه‌جێنه‌کردووه، نیگه‌رانییه‌کانی خۆیانیشیان گه‌یاندووه‌ته پارتى و سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان. له‌تیف شێخ عومه‌ر وتی «سی رێککەوتنمان لەگەڵ پارتی هەیە، رێککه‌وتنی یەکەممان سیاسییه‌و جهوههرهکهى به‌شدارى سیاسییه، ئێمه باوه‌ڕمان وانییه ئه‌و رێککه‌وتنه جێبه‌جێکرابێت». وتیشی «رێککه‌وتنى دووه‌ممان به‌شداریمانه له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و پشکى یه‌کێتییه له‌حکومه‌ت، به‌شى زۆرى جێبه‌جێنه‌کراوه‌و ئه‌وه‌یشى جێبه‌جێکراوه تێبینیمان له‌سه‌ر به‌شێکى هه‌یه«. باسی لەوەشکرد کە رێککه‌وتنى سێیه‌میشیان سه‌باره‌ت به‌دانانى پارێزگارى که‌رکوکه، که «هیچى لێ جێبه‌جێ نه‌کراوه«. مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بەگلەییەکانی یەکێتی وتی «رێککەوتنەکان لەبارەی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێکراون، یەکێتی خۆی هۆکاری پڕنەکردنەوەی پۆستەکانە». وتیشی «کۆبوونەوەکان بۆ ماوەی سێ مانگە لەسەر داوای یەکێتی دواخراون و ئێمە نازانین یەکێتی باس لەچ بەشێکی رێککەوتنەکە دەکات کەدەڵێن جێبەجێنەکراوە... پارتی دەیەوێت رێککەوتنەکان جێبەجێبکرێن، لەهیچ رێککەوتنێک پەشیمان نین». هەروەها وتی «هەڵبژاردن سەردەمی (50 بە 50)ی تێپەڕاند». ئەوەش وەکو ئاماژەیەک کەکوردسیەکانی پارتی دوو هێندەی یەکیتی زیاترە. لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لەئەیلولی ساڵی رابردوو بەڕێوەچوو، پارتی (45) کورسی لەکۆی (100) کورسی بەدەستهێنا، یەکێتیش (21) کورسی. پارتی و یەکێتی (12) ساڵ لەمەوبەر پێشتر رێککەوتنێکی ستراتیژییان واژۆکردبوو بۆ ئەوەی بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن و هەروەها پیکەوە کوردستان بەڕێوەببەن، یەکێتی هێشتا بەو نەفەسەوە مامەڵەی سیاسی خۆی لەگەڵ پارتیدا دەکات لەکاتێکدا بەرامبەرەکەی ئەوەی ناوێت و دەیەوێت بەپێی کورسیەکانی خۆی مامەڵەی لەگەڵ بکات، بۆیە چەند مانگە ئەم ناکۆکیانە سەریهەڵداوە پیش ئەوەی بیهێننە ناو میدیاوە. هاوینی رابردوو ناکۆکییه‌کى تر‌ى نێوانیان تایبه‌ت بهدهسهڵاتهکانى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌پشکى یه‌کێتى وەختبوو بگاتە ئاستی دەسلەکارکێشانەوەی قوباد تاڵەبانی، کە پێیوابوو دەسەڵاتەکانی کەمن، دواتر له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى سەرۆکی حکومەت لەسەر دەسەڵاتەکانی نێوانیان رێکەوتن، بەڵام ئەمە کۆتایی بەکێشەکان نەهێنا0 هه‌ردوولا دان به‌وه‌دا ده‌نێن که‌به‌شێکى رێککه‌وتنه‌که‌یان هێشتا جێبه‌جێنه‌کراوه، تایبه‌ت به‌پێکهێنانى حکومه‌ت و دانانى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و بریکارى وه‌زیره‌کان، به‌ڵام هه‌ریه‌که‌یان به‌رپرسیارێتییه‌که ده‌خاته ئه‌ستۆى ئه‌وى دیکه. عەتا شێخ حەسەن وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هاوڵاتى وت «یه‌کێتی ناوی کاندیدەکانی راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌حکومه‌تی هه‌ریم نه‌کردوه، هه‌تا فه‌رمانی ده‌ستبه‌کاربوونیان بۆ ده‌ربچێت، بۆیه ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندی به‌خودی یه‌کێتی هه‌یه نه‌وه‌کو پارتی». به‌شێک لهڕێککهوتنى پارتى و یه‌کێتى تایبه‌ت بوو به‌دانانى پارێزگارێک له‌پشکى یه‌کێتى بۆ که‌رکوک، ئه‌گه‌رچى رێککه‌وتن له‌سه‌ر کاندیدێک کرا، به‌ڵام دواجار رێکاره‌کان بۆ دانانى جێبه‌جێنه‌کرا، تاپهرلهمانى عێراق ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌وه‌ش پرسی دانانى پارێزگار کۆتایی هات. عەتا شێخ حەسەن وتى «سه‌باره‌ت به‌پارێزگاری که‌رکوک رێکه‌وتن له‌سه‌ر کاندیدێک کرا، به‌ڵام دۆخی که‌رکوک ئاڵۆزه، بۆ هه‌ر ئاڵوگۆڕێکی ئیداری پیویستی به‌ورده‌کاری زیاتره، عێراق راسته‌وخۆ له‌پرسی پارێزگاری که‌رکوکدا ده‌ستوه‌ردان ده‌کات». وتیشى «له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه ناکرێت له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری که‌رکوک، کوردستان بخه‌یته به‌رده‌م دووڕیان». داوای یەکڕیزیشی لەیەکێتی کرد‌و وتی «به‌هۆى بارودۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌که‌و عێراقه‌وه ده‌بێت ریزه‌کانمان یه‌کبخه‌ین و کاتی نیگه‌رانی نییە». داواکردنی یەکڕیزی لەلایەن ئەو بەرپرسەی پارتیەوە، لەحاڵێکدایە کەدۆخی کورد لەکەرکوک لەدوو ساڵی رابردوودا لەڕووی سیاسیەوە لاوازە بەهۆی رووداوەکانی ریفراندۆم و ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە کە وایکرد دەسەڵاتی کورد بەسەر شارەکەوە نەمێنێ. ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی کوردی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک وتی «پەیوەندی نەرێنی یەکێتی و پارتی کاریگەری لەسەر پارێزگاکەمان دەبێت». ئەحمەد عەسکەری کەئەندامی یەکێتیە لەلیستی برایەتی، وتی «پێویستە بەزووترین کات کاربکرێت بۆ ئەوەی پارێزگارێک بۆ کەرکوک دابنرێت تا لەو رێگەیەوە قەرەبووی نەهامەتیەکانی خەڵکی پارێزگاکە بکرێتەوە». دوای دوو هەفتە لەئاڕاستەکردنی نیگەرانیەکان بۆ یەکتری، هێشتا هه‌ردوو حزبه‌که کۆنه‌بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یە بۆ به‌رده‌وامى کێشه‌کان کهدیارنییه چاره‌نووسه‌که‌ى به‌کوێ ده‌گات. عەتا شێخ حەسەن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی هه‌ر نیگه‌رانیه‌کیان هه‌بێت، لهکوبوونهوه سیاسیه فه‌رمیه‌کاندا باسبکرێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بدرێت، وتی «ره‌نگه چاره‌سه‌ری نیگه‌رانی و خیلافه‌کان ئاسان بێت، به‌تایبه‌تی ئێمه له‌ئێستادا دوو هێزی ناو حکومه‌تین، حکومه‌ته‌که‌شمان له‌سه‌رشانی جه‌ماوه‌ری هه‌ردوولامان راوه‌ستاوه، بۆیه کاتی نیگه‌رانی نیه، بەڵکو کاتی چاره‌سه‌ره«. هەردوو حزبەکە پلەی یەکەم و دووەمی هەڵباژردنی ٢٠١٨یان بەدەستهێناوە، سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی لەوانن و گۆڕانیش وەکو پلەی سێیەم بە (13) کوردسییەوە ژمارەیەک وەزارەتی وەرگرتووە. «هەڵبژاردنەکانی 2018 نیشانی‌دا کەپارتی و یەکێتی جێگیرن وەک هێزی باڵادەست لەسیاسەتی کوردستانی عێراقدا»، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکی گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی، کە لەبەهاری ئەمساڵدا بڵاویکردەوە. گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی، رێکخراوێکی نێودەوڵەتی ناحکومییەو نووسینگەی سەرەکیی لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە، راپۆرتەکەی سەبارەت بەکاریگەرییەکانی ریفراندۆمی ئەیلولی ٢٠١٧ بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێت «کاردانەوە نەرێنییەکانی راپرسی سەربەخۆیی کوردستان لە 2017دا هەماهەنگیی نێو حزبەکانی لەق کردووە، دیموکراسیەتی ناوخۆیی حزبەکانی کاڵکردووەتەوەو پەیوەندی نێوان حزبەکانی سست و لاواز کردووە». «ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتی رەنگدانەوەی دابەشبوونی کوردستانە» ئەبوبەکر کاروانی، چاودێری سیاسی وای وت. وتیشی «بەشێک لەبیرکردنەوەکان تاکو ئێستا لەسەر بناغەی دابەشبوونی کوردستان و بوونی ھێزی چەکدارو ناوچەیی و حزبی و پەیوەندییە ھەرێمایەتیەکانه، ده‌یانه‌وێت کورسی نەبێتە پێوەری یەکەم بۆ دابەشکردنی دەسەڵات لەچوارچێوەی حکومەتی ھەرێم». ئەبوبەکر کاروانی بە هاوڵاتى وت «ھێشتا ئەم ھێزانە دیدیان جیاوازە، پێوەرو مەرجەعیەتیان جیاوازە، تێگەشتنێکی ھاوبەشیان نیە بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئیدارەو دیاریکردنی پێگەو رێگەی خۆیان، بەشێک لەناکۆکییەکانیان لەناو حکومەتدا رەنگدەداتەوە». هەروەها وتی «تاکو پاشماوەکانی دووئیدارەیی ھەبێت دەبێت ئێمە بترسین، لەدەرەوەی ھەرێمیش ھێزگەلێک ھەبێت کەگرەو لەسەر دابەشبوونی کوردستان بکات و چەکی ناوچەییش ھەبێت، دەبێت بترسین لەوەی رۆژێک دووئیدارەیی بێتەکایەوە».
هاوڵاتى سارا حوسێن و کەسوکارەکەی کەمانگی رابردوو بەر بۆردومانی هێزەکانی تورکیا کەوتن، واژۆیان کرد لەسەر تاوانەکانی تورکیا بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا لەدادگای لاهای نێودەوڵەتی. رۆژی 10ی مانگی رابردوو بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا لەگەڕەکێکی قامیشلۆ، محەمەدو سارای خوشک و برا کەتەمەنیان (11) ساڵ و حەوت ساڵ بوو بەر تۆپبارانەکە کەوتن، محەمەد گیانی لەدەستداو برایەکی تری چاوێکی لەدەستدا، ساراش قاچی بەقورسی برینداربوو، بەڵام لەنەخۆشخانە قاچیان بڕییەوە. لەچوارچێوەی کۆکردنەوەی (100) هەزار واژۆ، بەمەبەستی گەیاندنی بەڵگەکانی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوو ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لەلایەن تورکیاوە دژی رۆژئاوای کوردستان بەدادگای لاهای بۆ ناساندنی تاوانەکە بەجینۆساید، یەکەمین واژۆ لەباشووری کوردستان لەساراو بنەماڵەکەی وەرگیرا. پێشنیوەڕۆی دوێنێ، لیژنەی دۆکیۆمێنتکردنی تاوانەکانی جینۆسایدکردنی میللەتی کورد بەهەماهەنگی نوێنەرایەتی رۆژئاوا، لەچوارچێوەی هەڵمەتی کۆکردنەوەی (100)هەزار واژۆ کە ١١ی ئەم مانگە دەستپێکردنی هەڵمەتەکەیان لەڕۆژئاوا راگەیاند، بەمەبەستی ناساندنی جینۆسایدی رۆژئاوا لەدادگای لاهای، هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆکەیان لەباشووری کوردستانیش بەوەرگرتنی یەکەم واژۆ لەساراو بنەماڵەکەی دەستیپێکرد. سارا یوسف، تەمەن (هەشت) ساڵ، لە ١٠ی مانگی رابردوو لەڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک قاچێکی لەدەستداو برا (13) ساڵانەکەی بەناوی محەمەد شەهید بوو، ئەحمەدی (11) ساڵانی براشی چاوێکی لەدەستدا، دواتر بۆ چارەسەری لەلایەن رێکخراوی مرۆیی مام، هێنرایە باشوری کوردستان و ساراو بنەماڵەکەی ئێستا لەژێر چاودێریدان. لیژنەی دۆکیۆمێنتکردنی تاوانەکانی جینۆسایدکردنی میللەتی کورد، سەرەتا سەردانی رێکخراوی مرۆیی مام-یان لەشاری سلێمانی کرد‌و دواتر بۆ وەرگرتنی یەکەم واژۆ چوونە لای ساراو بنەماڵەکەی، لەوێش هەریەک لەساراو دایک و باوک و براکەی، لەسەر ئەو فۆڕمەی کە بۆ دادگای لاهای ئامادەکراوە واژۆیان کرد. لیژنەکە لەباشور لەچوارچێوەی بەردەوامی کەمپینەکەیان سەردانی مەیدانی ئەنجامدەدەن بۆ لای ئەو هاوڵاتیانەی رۆژئاوای کوردستان کە بەهۆی داگیرکاریی تورکیاوە بوونەتە قوربانی و برینداربوون، کە لەئەنجامی ئاوارەبوونیان ئێستا لەکامپی ئاوارەکانی شارەکانی هەرێمی کوردستانن. بڕیارە دوای کۆکردنەوەی واژۆکان، واژۆکان بەبەڵگەوە لەدژی سوپای تورکیا وەک سکاڵایەکی یاسایی ئامادەو پیشکەش بەدادگای تاوانی نێودەوڵەتی (لاهای) و هەموو دادگا‌و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تا تاوانباران دادگایی بکرێن، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا‌و رێسا نێودەوڵەتیەکان سزابدرێن، هەروەها قەرەبووی مەعنەوی و ماددی قوربانیان بکرێتەوە، پاشانیش کۆپی هەریەک لەو (100) هەزار واژۆیە پێشکەش بەسەرۆکی هەموو وڵاتانی دونیا دەکرێت. رۆژی 10ی مانگی رابردوو بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا لەگەڕەکێکی قامیشلۆ، محەمەدو سارای خوشک و برا کەتەمەنیان (11) ساڵ و حەوت ساڵ بوو بەر تۆپبارانەکە کەوتن، محەمەد گیانی لەدەستداو ساراش قاچی برینداربوو، بەڵام لەنەخۆشخانە قاچیان بڕییەوە. رۆژێک دوای هێرشەکانی تورکیا لە ٩ی مانگی رابردوو بۆ سەر رۆژئاڤا، خێزانەکەی سارا بەر بۆمبارانەکە کەوتن. دوای (16) رۆژ لەبرینداربوون و مانەوەیان لەنەخۆشخانە لە رۆژئاوای کوردستان شەوی شەممە 26-10-2019 سارا بۆچاره‌سه‌ری گەیەنرایە سلێمانی. سارا کەقاچی بڕاوەتەوە، کەسوکاری پێیان نەوت براکەی گیانی لەدەستداوە، بەڵکو پێیان وتبوو بۆ یاریکردن چووبوونە کۆڵان.
شاناز حه‌سه‌ن به‌رپرسێکى شاره‌وانى سلێمانى داوای‌کرد پێداچوونه‌وه به‌نرخى وه‌رگرتنى خۆڵ و خاشاکدا بکرێت، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م مانگه وه‌رگرتنى ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌هاوڵاتیان چووه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. به‌پێی بڕیاره‌که، مانگانه پێنج هه‌زار دینار له‌ماڵان وه‌رده‌گیرێت، بۆ کۆمپانیا و شوێنه بازرگانیه‌کان له (10) هه‌زاره‌وه ده‌ستپێده‌کات بۆ (25) هه‌زار دینار به‌پێی گه‌وره‌یى و بچووکى شوێنه‌که. له‌هه‌ر شارێک چه‌ند کۆمپانیایه‌ک کارى کۆکردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاکهکهو وه‌رگرتنى پاره‌که ده‌که‌ن، له‌پارێزگاى سلێمانى پێنج کۆمپانیاو پارێزگاى هه‌ولێر شه‌ش کۆمپانیاو پارێزگاى دهۆک دوو کۆمپانیا ئه‌و کاره‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. زه‌رده‌شت ره‌فیق، لێپرسراوى به‌شى راگه‌یاندنى شاره‌وانى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «کۆکردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاکه‌که له‌لایه‌ن چه‌ند کۆمپانیایەکەوه کۆده‌کرێته‌وه، که‌ئه‌مه تازه نیه‌و چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه«. وتیشى»ئه‌و پاره‌یه‌ى کۆده‌کرێته‌وه، له‌سه‌دا 2%ى بۆ کۆمپانیاکهیهو ئه‌وه‌ى تر‌ى ده‌نێردرێته‌وه بۆ حکومه‌ت و ده‌چێته‌وه ناو داهاتى گشتییه‌وه، به‌ڵام پێویسته چاوێک به‌نرخه‌کاندا بخشێنرێته‌وه‌و بارگرانى بۆ سه‌ر خه‌ڵک زیاد نه‌کات». پاره‌ى خۆڵ و خاشاک به‌پێی بڕیارێکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دیاریکراوه، هه‌ندێک شوێن به‌پێی کاره‌که‌ى و گه‌وره‌یى دوکانه‌که دیاریکراوه، بۆ چێشتخانه‌و هه‌ندێک شوێنیش به‌پێی لیترى سه‌له‌ى خۆڵه‌که نرخ دیاریکراوه، که بۆ لیترێک (100) دیناره، بۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌کان مانگى (300) هه‌زار دینار دانراوه. کوردۆ محه‌مه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنى لیژنه‌یه‌ک نرخه‌کان دیاریکراوه، بۆ شوێنه بازرگانیه‌کان و ماڵ و کۆمپانیاکان، واته نرخه‌کان به‌هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌واوکراوه«. وتیشى «ئه‌و پاره‌یه هه‌مووى کۆده‌کرێته‌وه‌و ده‌درێت به‌وه‌زاره‌تى دارایى، له‌وێوه دابه‌شده‌کرێت بۆ کۆمپانیاو حکومه‌ت و گه‌نجینه‌ى ده‌وڵه‌ت، له‌سه‌دا 17%ى پاره‌که بۆ پارێزگاکه بۆ خۆى خه‌رج ده‌کرێته‌وه«. وته‌بێژى شاره‌وانى هیواى خواست ئه‌و داهاته‌ى له‌و رێگه‌یه‌وه کۆده‌کرێته‌وه، هاوکاریه‌ک بێت بۆ حکومه‌ت، که له‌داهاتوودا واى لێبکرێت، حکومه‌ت ته‌نیا پاره‌ى موچه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌کان دابین بکات، ئه‌وه‌ى تر به‌شێکى له‌م رێگه‌یه‌وه دابینبکرێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌کاتى روودانى قه‌یراندا کاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر پارێزگاکان دروستنه‌بێت.
هاوڵاتى دەیان کەس ئامادەی پرسەی قەشەیەکی کوژراو بەدەستی داعش بوون لەشاری قامشلۆی رۆئاوای کوردستان، هاوکات لەگەڵ سێ تەقەینەوەی یەک لەدوای یەک لەشارەکە. دەیان ماتەمگێر سێشەممە (12 تشرینی دووەم) چوونە کڵێسایه‌ک بۆ پرسەی قەشەی کاتۆلیکی ئەرمەنی و باوکی کە لەلایەن رێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش)ەوە کوژران لەباکوری خۆرهەڵاتی سوریا. پیاوان و ژنان و منداڵان بەجلی رەشەوە گردبوونەوە بۆ یادکردنەوەی ژیانی جۆزێف حەننا ئیبراهیم و باوکی لەشاری قامیشلۆی زۆرینە کورد. پیاوانی ئایینی نزاکانیان بەئەرمەنی و ئارامی کرد پێش گردبوونەوەی ئەندامان بەڕیز بۆ ماڵئاوایی‌کردن لە ته‌رمه‌کانیان که بەگوڵ و مۆم رازێندرابوونهوه. رێکخراوی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند که‌ئیبراهیم و باوکی دووشەممە بەفیشەک کوژران لەڕێگەیاندا بەرەو خۆرهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور، کە لەوێ بەنیازبوون پشکنین بکەن بۆ پرۆژەیەکی بنیاتنانەوەی کڵێسایه‌ک. رێکخراوه‌که رایگەیاند که‌کوشتنیان لەهەمان رۆژدا بوو کەسێ تەقینەوە لەبازاڕێکی نزیک بەقوتابخانەیەکی قامیشلۆ شەش مەدەنیی کوشت. رێکخراوی لوڤر دی ئۆریێنت کە لەفەرەنسایە و پشتیوانی ده‌کات لهکەمینە مەسیحیەکانی ناوچەکە، رایگەیاند که ئیبراهیم کاریدەکرد لەسەر «پرۆژەکانی بنیاتنانەوە» لەگەڵ پشتیوانیکردنی خەڵکە ئاوارەکەی خۆرهەڵاتی سوریا. رێکخراوه فه‌ره‌نسییه‌که سەرکۆنەی کوشتنی قه‌شه‌که و باوکی کرد‌و بە «هێرشێکی تیرۆریستی» لهقهڵهمیداو سەرکۆنەی سێ تەقینەوەکەشی کرد کە قامیشلۆیان هەژاند، له‌کاتێکدا رایگەیاند که «نزیک بەکڵێساکان» بوون. نزیکەی ملیۆنێک مەسیحی لەسوریا دەژین، لەنێویاندا لەقامیشلۆ کەهێزە کوردییەکان و ئەو هێزانەش کە دڵسۆزی رژێمی سوریان هەردووکیان بەرپرسن لەپاراستنی ئاسایش. چەکدارە کوردەکان پێشەنگی شەڕی دژی داعش بوون لەسوریا بەپشتیوانیی ئەمریکاو توانییان گروپەکە لەدوایین ناوچەی ژێردەستی دەربکەن لەمانگی ئازاردا. بەڵام گروپەکە بەردەوامبووە لە لەئەستۆگرتنی چەند هێرشێک لەباکوری خۆرهەڵات و خۆرهەڵاتی سوریا. دوای ئەوەی مانگی رابردوو تورکیا هێرشێکی بۆ سەر رۆژاڤا دەستپێکرد، میلیشیا ئیسلامیە تونڕەوەکانی سەر بە تورکیا‌و رێکخراوی داعش لەچەند ناوچەیەک کەوتنە جموجوڵ و چەند کردەوی تیررۆریستی و رفاندن و کوشتنیان ئەجامدا، لەوانە کوشتنی ژنە چالاکوانی سیاسی کورد هەڤرین خەلەف. هاوکات لەگەڵ کوشتنی قەشەیەک سێ تەقنەوەی یەک لەدوای یەک شاری قامیشلۆ لەڕۆژئاوای کوردستانی کردە ئامانج. روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە لەئەنجامی هەرسێ تەقینەوەکە تائێستا (28) هاووڵاتی بوونە قوربانی، کە شەش کەسیان کوژراون و (22) کەسیشیان بریندارن. هاوکات ئاژانسی (هاوار) بڵاویکردەوە، کە بەردەوام ژمارەی قوربانیەکان روو لەزیادبوونەوە بەهۆی دەرهێنانەوەی تەرمەکان لەژێر داروپەردووی شوێنە رووخاوەکان لەلایەن تیمەکانی ئاسایش و تیمە پزیشکییەکانی سەر بەمانگی سووری کوردی. هەفتەی رابردوو لەشاری قامیشلۆ سێ تەقینەوەی گەورە ڕوویاندا، کە دووانیان بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراون و تائێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەتەقینەوەکان رانەگەیاندووە. ماوەی شەش هەفتەیە هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووەو بەهۆیەوە خەڵکێکی زۆر دەربەدەر بوون و شەڕڤانانی هەسەدە لەناوچەکانی نێوان گرێ سپی و سەرێکانی کشاونەتەوەو سوپای تورکیا‌و چەکدارە توندڕەوەکان تێیدا جێگیربوون و سەرەڕای ئاگربەست رۆژانە لەچەند ناوچەیەک سوپای تورکیا و چەکدارە توندڕەوەکان هێرش دەکەنەسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات.
راپۆرتی: نیویۆرک تایمز وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا چەندڕۆژێک دوای بڕیارە کتوپڕەکەی ترەمپ لەمەڕ کشانەوەی (1000) سەربازی ئەمریکی لەسوریا، جەنەڕاڵ مارک میڵی، سەرۆکی (دەستەی هاوبەشی بەرپرسان)ی سوپا، رێگایەکی درک پێ‌کرد تابڕیارەکە هەڵبگەڕێنێتەوە. بازرگانییەتی ترەمپ تەرکیزی خستبووە سەر کیڵگە نەوتییەکانی سوریا کەئەگەر نەپارێزرێت رەنگە بکەوێتە دەستی خەلافەتی ئیسلامی - یان روسیا یان ئێران. بۆیە جەنەڕال میڵی بیرۆکەی ئەوەی پێشکەشی ترەمپ کرد کەسەربازانی تایبەتی ئەمریکی هاوشانی جەنگاوەرە کوردە هاوپەیمانەکان پاسەوانی نەوتەکە بکەن. ئەمڕۆکە (800) سەربازی ئەمریکی لەسوریا ماونەتەوە. «ئێمە نەوتەکە دەپارێزین»، چوارشەممەی رابردوو پێش کۆبونەوەکەی لەگەڵ ئەردۆغان، ترەمپ ئەمەی بەڕۆژنامەنوسان وت. «سەربازمان بەجێهێشتووە تەنها بۆ نەوتەکە». ئەمە زۆر دوورە لەو دۆخەی ترەمپ مانگێک لەمەوبەر تێیدابوو کاتێک فەرمانی کشانەوەی هەموو سەربازە ئەمریکییەکانیدا لەباکوری سوریا. بەڵام ئێستا، بۆ جاری دووەم لەکەمتر لەساڵێکدا، پنتاگۆن بڕیارە سەرەتاییەکەی سەرۆکی نەرمتر کردووە. «قایلکردنی ترەمپ بۆ گۆڕانکاری کردن لەبڕیارەکەی سوریادا بەکاری میڵی دەزانم»، جاک کین، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی بەرپرسانی سوپا وای وت کەمانگی رابردوو چەند جارێک لەگەڵ ترەمپ و جەنەڕال میڵی قسەیکردووە لەڕۆژانی سیاسەتی زیگزاکی سەرۆک سەبارەت بەسوریا. سەرۆکایەتی ترەمپ وا بۆ نزیکەی سێ ساڵ دەچێت، پنتاگۆن واخەریکە فێر دەبێت چۆن کۆنتڕۆڵی سەرۆکێکی راڕا بکات کەفەرمانەکانی لەماوەی کاتژمیرێکدا دۆخەکە پێچەوانە دەکاتەوە. بەرپرسە باڵاکانی وەزارەتی بەرگری بەڕێگە سەختەکە فێربوون، لەڕێی تویتەرە هەڕەشەئامێزەکانی ترەمپەوە بۆ سەر کۆریای باکورو ئێران، بێهیواکردنی هاوپەیمانەکانی سوریا، هێرشی توند بۆ سەر رێکخراوی ناتۆ، هەروەها پشتیوانی ئاشکرا بۆ چەند سەربازێک کەسوپا تۆمەتباری کردوون بەتاوانی جەنگ. بەرپرسە باڵاکانی پنتاگۆن دەڵێن ترەمپ چاوەڕواننەکراوەو ئێجگار تەرکیزی لەسەر بۆنە بینراوەکانە وەک نمایش و بۆنەی سەربازی. بەڵام شتی زۆری ترەمپ هەیە کەئەم بەرپرسانە بەدڵیانە. ئەوان دڵخۆشن بەو زیادکرنەی بودجەی ساڵانە کەئەو پێی بەخشین - لە (585) ملیار دۆلارەوە لەساڵی ٢٠١٦ بۆ (716) ملیار دۆلار- هەروەها ئەوەشیان بەدڵە کەترەمپ کۆتایهێناوە بەوەی کەئەوان پێی دەڵێن کۆنترۆڵکردنی هەموو بەشەکان لەلایەن بەرپرسانی ئۆباماوە لەکۆشکی سپی. ترەمپ دەستێکی کراوەتریشی بەخشیوەتە فەرماندەکان بۆ ئەنجادانی هێرش و پەلامار. هەروەها لەناو ئەو کەسە پلەدارانەی کەهەمان بنەچەی پارێزگاری ترەمپیان هەیە، سەرۆک خۆشەویست ماوەتەوە. بەزۆر شێواز، سوپای ئەمریکا بەو بەشەی حکومەت ماوەتەوە کە ئامادەترینە لەبەرامبەر سەرۆک لەسەرتاسەری زۆربەی ئیدارەکەیدا چونکە کۆنترۆڵی مەدەنی هێزەکانی سوپا لەدەستورو دەروونی هەموو هەموو سەربازێکدا چەسپیوە. بەڵام لای ترەمپ لاکەی تری ئەو دراوە ئاسنە ئەوەیە کەسوپا رێزی یەکسانی لقەکانی حکومەت بگرێت. ئازادی نوێ و تیشکدانەوەی نوێ هەر کەترەمپ سەرۆکایەتی وەرگرت، کرداری بەڕێوبردنی زیاتری بەخشییە پنتاگۆن و فەرماندەکانی سوپا. رێگەیدا بەپنتاگۆن کە بڕیارەکانیان خێرا بکەن بۆ ئەوەی سوپا خێراتر بێت لەئەنجامدانی پەلامار، هێرشی ئاسمانی، ئەرکەکانی بۆمبارانکردن و هەروەها پڕچەککردنی هاوپەیمانەکان لەعێراق، سوریا‌و وڵاتەکانی تر. هەر لەسەرەتاوە پنتاگۆن پێشوازی لەفەرماندەی گشتی کرد دوای هەشت ساڵ کارکردنی ئیدارەی ئۆباما کەزۆربەی جەنەڕاڵەکان وا لێکیان دەدایەوە کەبڕیارەکانی خاوی و دوودڵی پێوە دیاربووە. بەڵام لەگەڵ ئەو ئازادیەدا لێکەوتەی نوێش هات. ترەمپ ئەگەر هەرشتێکی خراپ یان هەڵە روویبدایە دەیخستە ملی پنتاگۆن. دوای ئەنجامدانی پەلامارێکی خراپ لەکانونی دووەمی ٢٠١٧ لەیەمەن کەبووە هۆی مردنی ئەفسەر ویلیا‌م ئۆونز، ئەندامی تیمی «نەیڤی سیڵ» کە بە ڕایان ناسراوبوو، ترەمپ سەرزەنشتی سوپای کرد - جیاوازییەکی سەیر لەسەرۆکەکانی پێشوو کەوەک فەرماندەی گشتی بەشێوەیەکی عادەتی لێپرسراویەتی ئەو ئۆپەراسیۆنانەیان گرتووەتە ئەستۆ کەفەرمانیان پێکردووە. «جەنەڕاڵەکان روونیان کردەوە دەیانەوێت چی بکەن، ئەوان زۆر بەڕێزن بەڵام (رایان)یان لەدەستدا»، ترەمپ دوای هێرشەکە ئەمەی بە فۆکس نیوز وت. هەروەها لەکەیسی سوریادا، پنتاگۆن لەبەرامبەردا دیاریەکی چاوەڕواننەکراوی بەخشییە ترەمپ: پەلاماری هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەبوبەکر بەغدادی و کوشتنی سەرکردەی خەلافەتی ئیسلامی کە ئەوەندە سەرۆکی دڵخۆش کرد دەستبەجێ هەواڵەکەی لەتویتەر بڵاوکردە دوای ئەوەی زانی سەربازەکانی لەمەترسیدا نەماون. رۆژی دواتر، ترەمپ بەشکۆمەندییەوە ئاماژەی بەجەنەڕاڵ میڵی کرد لەماوەی کۆنفرانسە رۆژنامەوانییە (48) خولەکییەکەی سەبارەت بەهێرشەکە، کە بە «ناوازە» وەسفی کرد بۆ کارەکەی و پێش هەر بەرپرسێکی باڵای دیکە سوپاسی کرد. جگە لەمانەش، فەرماندەکان فێری ئەوەش بوون کە بەوریاییەوە وتەکانیان بڵێن، بەئاگا لەوەی کەوشەکانیان وەک رەخنە لێکنەدرێتەوە بۆ سەر سەرۆک. لەکۆنفراسنێکی رۆژنامەوانیدا، جەنەراڵ کێنس مەکێنزی، بەرپرسی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، رەتیکردەوە وتەکەی ترەمپ دووبارە بکاتەوە کەسەرکردەی خەلافەتی ئیسلامی پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە «نسکە نسکی کردووە (گریاوە)» لەوکاتەی سەربازەکانی ئەمریکا هێرشەکە ئەنجامدەدەن بۆ سەر ماڵەکەی. بەڵام مەکێنزی پشتگیری لەو خاسیەتە کرد کەترەمپ خستیەپاڵ بەغدادی و بەترسنۆک وەسفی کرد. «ئەو بەقنەخشکێ رۆشتە نێو تونێلێکەوە لەگەڵ دوو منداڵ و خۆی تەقاندەوە، بۆیە بەپشتبەستن بەکارەکەی بۆت دەردەکەوێت کە چ جۆرە کەسێک بووە». بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری دڵنیاش بوونەتەوە لەوەی کەزۆرترو زوو زوو قسە بکەن لەسەر ئەوەی چەنێک گرنگە وا لەهاوپەیمانەکانی ناتۆ بکەیت «بەشی خۆیان بدەن»، ئەمەش رەنگدانەوەی هەمان دیدگای ترەمپە کەدەبێت چۆن ئەو هاوپەیمانیەتیە بەرەو پێشەوە بڕوات. بەتەرکیز خستنەسەر پارەدان، لەجیاتی ئەوەی بڵێن پنتاگۆن دەیەوێت وڵاتە ئەوروپییەکان بودجەی سوپای خۆیان زیاد بکەن، بەرپرسانی ئەمریکا بەشێوەیەک ویستی خۆیان دەردەبڕن کەزمانەکەی قایلکەرو سەرنجڕاکێش بێت بۆ سەرۆک. پێکدادان لەسەر سوریا پەیوەندی نێوان ترەمپ و سوپا گرژترین بووە لەسەر سیاسەتی سوریا. کێشەکە کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو دەستیپێکرد کاتێک بۆ یەکەمجار ترەمپ هەوڵیدا هەموو ئەو (2000) سەربازەی هەیبوو لەسوریا بگەڕێنیتەوە نیشتمان و لەدژی ئەمە جیم ماتس، یەکەم وەزیری بەرگری دەستی لەکارکێشایەوە. لەو کێشانەی دوای ئەوە هاتن - کۆماری و دیموکراتەکان و هەندێک لە راوێژکارەکانی ترەمپ وتیان کەترەمپ لەکاتێکدا دەکشێتەوە لەشەڕەکە هێشتا بەتەواوی خەلافەتی ئیسلامی تێکنەشکاوە - ترەمپ هەنگاوێک گەرایە دواوەو رازی بوو بەوەی هەزار سەرباز بهێڵێتەوە. بەڵام بەدرێژایی ساڵی رابردوو، بەرپرسانی پنتاگۆن وایان کردووە کەئەو سەربازانە بەنهێنی کاربکەن تا ئەوەی سەرنج لەسەر ئەو راستییە دووربخەنەوە کە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە رازیانکردووە لەفەرمانەکەی سەرەتای بکشێتەوە. لەسەرەتای تشرینی یەکەم، دوای پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کەچیتر ئارامی نەماوەو رایگەیاند ئەو سەربازانەی ماویەتی دەیکشێنێتەوە. جارێکی تر دژایەتی پەیدابوو لەلایەن کۆماری و دیموکرات و راوێژکارەکانی ترەمپەوە کە دەیانوت رێگەی بۆ لەشکرکێشی تورکیا خۆشکرد دژی کوردەکان، هاوپەیمانە لەمێژینەکەی ئەمریکا کەزۆربەی باری شەڕی دژی داعشیان لەئەستۆ گرت. بەتایبەتیتر سوپا نەیدەویست کوردەکان فەرامۆش بکات. «بیرۆکەی دوورکەوتنەوە لەو قوربانییە شتێکە کەبێزارکەرە. تۆ دەتەوێت رێنمایی لەفەرمانی بەرپرسە سیاسییە هەڵبژێردراوەکانت بکەیت، بەڵام لەهەمان کاتیش‌دا ناتەوێت ناپاکی بەرامبەر ئەو قوربانییەی هاوڕێکانت بکەیت. ئەوە سوپا، یان لانی کەم دڵی سەربازەکان، دەخاتە پێگەیەکی سەختەوە»، ماک سۆنبێری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران وای وت. «بڕیاری ناپاکی کردن لەکوردەکان دروستکردنی کەلینێکی گەورەیە لەو شێوازەی ئێستا کاری پێدەکەین بۆ شەڕکردن دژی داعش کە لەڕێی هاوپەیمانە ناوخۆییەکانەوەیە»، ئیلیسا سلۆتکین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و بەرپرسی باڵای پێشوو لەپنتاگۆن وای وت. جەنەڕاڵ میڵی لەگەڵ مارک ئیسپەر بەخێرایی رەچاوی ئەوەیان کرد چۆن ئەوە بخەنەڕوو بۆ ترەمپ کە هێشتا هێزەکانی ئەمریکا کاریان ماوە لەسوریا بەئەنجامی بگەیەنن. فەرماندەیی ناوەندی سوپا دوو پلانی جێگرەوەیان نووسی. یەکیک لەپلانەکان هێزێکی بچوکی دەهێشتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی بەشێکی کەمی سنوری نێوان عێراق و سوریا، نزیکەی لەسەدا ١٠%ی ناوچەکە. بژاردەیەکی تر ئەوە بوو کەهەوڵبدرێت بەشێکی گەورەی وڵاتەکە لەژێر کۆنترۆڵدا بمینێتەوە - زیاتر لەنیوەی ئەو ناوچەیەی ئەمریکاو کوردەکان لەئێستادا لەژێر دەستیاندایە. بەڵام دوای ئەوەی ترەمپ بەجەنەڕاڵ میڵی وت دەیەوێت کێڵگە نەوتییەکان بپارێزێت، بەخێرایی پنتاگۆن پلانێکی نوێی «خستەگەڕ» کە ئامانجی بەکارهێنانی هێزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانە کوردەکان بێت بۆ پارێزگاریکردن لەنەوتەکە و پاراستنی تا نەکەوێتە دەستی خەلافەتی ئیسلامی، بەپێی وتەی بەرپرسان. مارک ئیسپەر، کە لەو کاتەدا لەبرۆکسل بوو لەکاتی کۆبوونەوەیەک لە لەگەڵ بەرپرسانی ناتۆ، بەتەلەفون لەگەڵ جەنەڕاڵ میڵی وردەکاری پلانە نوێکەیان تەواو کرد. لای خۆیەوە جەنەڕاڵ میڵی لەلایەن هاوڕێکانییەوە ئامۆژگاری کرابوو کە سەری خۆی کزبکات (سەرنجەکان لەخۆی دووربخاتەوە)و وا دەرنەکەوێت دژی بڕیارەکان یان ستراتیجی ترەمپە. هەرچەندە بەکەسێکی درێژدادڕ ناسراوە، بەڵام جەنەڕاڵ میڵی فێری ئەوە بووە کەپوخت بێت لەگەڵ ترەمپ، بۆچوونی روون پێشکەشبکات، بەڵام رێبدات کەسەرۆک بەسەر گفتوگۆکەدا زاڵ بێت. تا کۆتایی تشرینی یەکەم، ترەمپ رازیبوو بەپلانەکەی پنتاگۆن. لەیاری پێنجەمی گەڕی جیهانی بەیسبۆڵ، ترەمپ ئامادەبوو لەیاریگای ناشناڵ پارک و دەوروپشتی ئەندامانی کۆماری کۆنگرێس و راوێژکارە باڵاکانی بوو. گفتوگۆکە چووەسەر سوریا. ترەمپ باسی لەوە کردووە کەچۆن پێداچوونەوە بۆ پلانەکانی دەکات سەبارەت بەسوریا، دووبارەو سێبارە بەئەندامەکانی کۆنگرێسی وتووە کەهێزەکانی ئەمریکا لەوێ دەمێننەوە. بۆچی؟ چونکە ئەمریکا «نەوتەکە دەپارێزێت». بەرپرسانی باڵای سووپاو وەزارەتی بەرگری دەڵێن لەهەندێک حاڵەتدا وا دەخوازێت بەجۆرێک قسە بکەیت کە بۆ ترەمپ سەرنجراکێش بێت لەکاتێکدا سیاسەتێکی لێکچووی وەک ئەمەیان پەیڕەو کردووە لەوکاتەی لەژێر دەستی سەرۆک ئۆبامادا بوون. «پنتاگۆن د‌رکی بەوە کردووە کەدەتوانێت بەشێوەیک شتەکان دەرببڕێت کەکۆنتڕۆڵی لایەندارییەکانی ترەمپ بکات»، دێرک شۆلێ یاریدەدرێکی پێشووی وەزیری بەرگری لەئیدارەی ئۆباما وا دەڵێت. «کەیسەکەت با دەربارەی رزگارکردنی کوردەکان نەبێت، بەڵکو با سەبارەت بەڕزگارکردنی نەوتەکە بێت». لەم کاتەدا پنتاگۆن ئەوەندەی بەدەستەوە ماوە کەهەوڵبدات بەردەوامبێت لەستراتیجییەکەی بەشێوازی پینەیی، کەدواین پارچەی هەنگاوەکەی جەنەڕاڵ میڵییە بۆ هێشتنەوەی سەربازە ئەمریکیەکان لەسوریا تایارمەتی کوردەکان بدەن کێڵگە نەوتییەکان بپارێزن.