سازدانى: ئارا ئیبراهیم راوێژکارێکى به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه بهئامادهکارییهکانى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ده‌کات بۆ ره‌شنوسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن لهعێراقداو ده‌شڵێت:» هه‌ندێ لایه‌نى سیاسى ته‌قلیدى پێیان خۆش نییه به‌رهه‌م ساڵح ره‌شنوسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئاماده کردووه«. هاوژین عومه‌ر، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه هیچ که‌سێک ناتوانێت هه‌ره‌شه له‌به‌رهه‌م ساڵح بکات و لایبدات له‌پۆسته‌که‌ى»ئه‌وانه‌ى قسه ده‌که‌ن هیچ به‌رپرسیارێتییه‌کیان نییه له‌عێراقدا». ناوبراو ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو له رێگه‌ى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌وه کۆمسیۆنێکى نوێ ده‌هێنێته کایه‌وه دوور لهموحاسهسهى حزبى و پشک پشکێنه،»ئه‌م کۆمسیۆنهى ئێستا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و یاساى پارێزگاکان و په‌رله‌مانى عێراق و کۆمسیۆنى کردووه به یه‌ک یاساى ته‌واو که له‌قازانجى پرۆسه‌ى دیموکراسى و ده‌ستاوده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵاتدایه«. ئه‌و گروپه‌ى له‌پشت عادل عهبدولمههدییهوهن رازى نین که حکومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه، ره‌نگه ئێستا به‌مانه‌وه‌ى خۆى کۆتایى پێبێت و چه‌ند وه‌زیرێک گۆڕانکارییان تێدا بکرێت له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنى لانى که‌مى داواکارى خۆپیشانده‌ران هاوڵاتى: به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدى کۆبوونه‌وه، هه‌ست ده‌کرێت کێشه له‌نێوانیاندا هه‌بێت راسته؟ هاوژین عومه‌ر: له‌هیچ خولێکدا به‌قه‌ده‌ر ئه‌م خوله‌ى ئێستا سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندییه‌کانیان باش نه‌بووه، به‌ڵام ره‌نگه تێڕوانینێک هه‌بووبێت په‌یوه‌ندى به به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه نیه، دکتۆر به‌رهه‌م وه‌ک سه‌رۆک کۆمار له‌وته‌که‌یدا باسى پاڵپشتیى داواکارى خۆپیشانده‌رانى کرد‌و ئاماده‌یى خۆى نیشاندا بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌و هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان. ئه‌و گروپه‌ى له‌پشت عادل عهبدولمههدییهوهن رازى نین که حکومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه، ره‌نگه ئێستا به‌مانه‌وه‌ى خۆى کۆتایى پێبێت و چه‌ند وه‌زیرێک گۆڕانکارییان تێدا بکرێت له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنى لانى که‌مى داواکارى خۆپیشانده‌ران، ئه‌مه ره‌نگه تێڕوانینى ئه‌و لایه‌نانه بێت که له‌پشتى عادل عهبدولمههدییهوهن. راسته هه‌ندێ لایه‌ن پێیان خۆش نه‌بووه که دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق پاڵپشتى خۆى بۆ داواکارى خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕى و خه‌ریکى ئاماده‌کارین بۆ ره‌شنوسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان که له‌قازانجى پرۆسه‌ى دیموکراسیدایه لهعێراقداو کۆمسیۆنێکى نوێ بێته کایه‌وه، ئه‌مه هه‌ندێ لایه‌ن پێیان خۆش نییه به‌تایبه‌ت لایه‌نه گه‌وره ته‌قلیدییه‌کانى عێراق هاوڵاتى: واتا ناوه‌رۆکى وتاره‌که‌ى سه‌رۆک کۆمار بۆ پاڵپشتى خۆپیشانده‌رانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته واى کرد بوترێت کێشه له‌نێوان سه‌رکۆک کۆمار‌و عادل عه‌بدولمه‌هدیدا هه‌یه؟ هاوژین عومه‌ر: هه‌ندێک شت هه‌یه شیکارییه مه‌رج نییه زانیارى بێت، قه‌ناعه‌تم وایه راسته هه‌ندێ لایه‌ن پێیان خۆش نه‌بووه که دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق پاڵپشتى خۆى بۆ داواکارى خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕى و خه‌ریکى ئاماده‌کارین بۆ ره‌شنوسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان که له‌قازانجى پرۆسه‌ى دیموکراسیدایه لهعێراقداو کۆمسیۆنێکى نوێ بێته کایه‌وه، ئه‌مه هه‌ندێ لایه‌ن پێیان خۆش نییه به‌تایبه‌ت لایه‌نه گه‌وره ته‌قلیدییه‌کانى عێراق. هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن بهکوردى و به‌کورتى ره‌نگه سه‌رچاوه‌ى هه‌ندێک لهئیزعاجى بێت بۆ هه‌ندێ کوتله‌ى سیاسى بیانه‌وێت له‌حوکمدا بمێننه‌وه یا بیانه‌وێت ده‌سه‌ڵات و ئیمتیازاتیان که‌منه‌بێته‌وه به‌و شێوه‌یه‌ى که لە رابردوودا کراوه هاوڵاتى: له‌سه‌ر پرسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن باسله‌وه کرا که هه‌ڕه‌شه‌ى دوورخستنه‌وه له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکۆک کۆمارى عێراق کراوه لەپۆستهکهى؟ هاوژین عومه‌ر: که‌س ناتوانێت هه‌ڕه‌شه بکات، چونکه سه‌رۆکایه‌تیه‌کان هه‌ر که‌سه‌و پێکهاته‌یه‌ک تهمسلیى ده‌کات، که‌سیش ناتوانێت په‌رله‌مانتارێک یا به‌رپرسێکى حزبى ئاست مامناوه‌ند بێت و نابه‌رپرسانه شت بکات، ئه‌وانه‌ى به راشکاوى قسه ده‌که‌ن له‌واقعى عێراقیدا نه به‌رپرسیارێتیان هه‌یه نه هه‌ست به به‌رپرسیارێتى ده‌که‌ن، هیچ که‌سێک ناتوانێت به‌رهه‌م ساڵح لابه‌رێت، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌سته‌مه لابردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى یا محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان، چونکه ئه‌مه هه‌مووى په‌یوه‌ندى به کۆمه‌ڵێک هاوکێشه‌ى سیاسییه‌وه هه‌یه. هاوڵاتى: هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن مه‌ترسى له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح له‌پۆستى سه‌رۆک کۆمار دروستکردووه؟ هاوژین عومه‌ر: هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن بهکوردى و به‌کورتى ره‌نگه سه‌رچاوه‌ى هه‌ندێک لهئیزعاجى بێت بۆ هه‌ندێ کوتله‌ى سیاسى بیانه‌وێت له‌حوکمدا بمێننه‌وه یا بیانه‌وێت ده‌سه‌ڵات و ئیمتیازاتیان که‌منه‌بێته‌وه به‌و شێوه‌یه‌ى که لە رابردوودا کراوه‌و ئه‌و سه‌رنجانه‌ى که له‌سه‌ر کۆمسیۆن هه‌بووه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکێک شتێک بڵێت ناکاته ئه‌وه‌ى که بنه‌مایه‌کى هه‌یه یان سبه‌ینێ رووده‌دات ئه‌م هه‌موارى یاسایه‌ى ئێمه له‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ئاماده‌مان کردووه هه‌مووى کردووه به‌یه‌ک یاسا وا داڕێژراوه که خزمه‌تى ته‌واوى ده‌ستاوده‌ستى ده‌سه‌ڵات و دیموکراسى و هه‌ڵبژاردن بکات، متمانه ده‌گێڕێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن لاى تاکى عێراقى که ئێستا بێ متمانه‌یه. هاوڵاتى: هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن له‌عێراق چ گۆڕانکارییه‌ک دروستده‌کات که له ره‌شنووسه‌که لاى ئێوه هه‌یه وا مه‌ترسى دروستبکات له‌سه‌ر سه‌رۆک کۆمار؟ هاوژین عومه‌ر: یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌ى که موکهلهفم کار له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه بکه‌ین، ره‌شنووسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن له‌عێراق ئاماده‌یه و چاوه‌رێى ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر هیچ گۆڕانکارییه‌ک روونه‌دات ئیحتماله ئه‌م هه‌فته‌یه بینێرین بۆ په‌رله‌مان. جیاوازییه‌که ئه‌وه‌یه که کۆمسیۆنێکى نوێ ده‌هێنێته کایه‌وه دوور لهموحاسهسهى حزبى و پشک پشکێنه، ئه‌م کۆمسیۆنهى ئێستا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و یاساى پارێزگاکان و په‌رله‌مانى عێراق و کۆمسیۆنى کردووه به‌یه‌ک یاسا، واتا یه‌ک یاساى ته‌واومان ده‌بێت تایبه‌ت مه‌نزومه‌ى هه‌ڵبژاردن که په‌یوه‌ندى به‌کۆمسیۆن و په‌رله‌مانى عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه. ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانه‌وه هه‌یه بێجگه له‌هه‌رێمى کوردستان که‌هه‌ندێ شتى له‌به‌رچاو گیراوه که پێوه‌رى نێوده‌وڵه‌تى و دیموکراسى له‌به‌رچاوگیراوه، بۆیه ئه‌مه ره‌نگه په‌لوپۆى هه‌ندێک له‌حزبه‌کانى ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر کۆمسیۆن و عه‌مه‌لیه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه که‌مبکاته‌وه یان نه‌هێڵێت. هاوڵاتى: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه سیستمى سانتلیگۆ وه‌ک پێوه‌ر به‌کارناهێندرێت بۆ دابه‌شکردنى کورسییه‌کان به‌سه‌ر ده‌نگى لایه‌نه‌کاندا؟ هاوژین عومه‌ر: سانتلیگۆ یه‌کێکه له شته‌کان که نیزامى دابه‌شکردنى کورسییه‌کانه، هه‌ر حزبێک چه‌ند ده‌نگى هێناوه دابه‌شى ئه‌و موعهدهله بکرێت ئه‌وه‌ش که‌مکراوه‌ته‌وه، به‌ڵام مه‌نزومه‌ى هه‌ڵبژاردن بریتی نییه له‌یاساى هه‌ڵبژاردن، بریتیه له‌کۆمسیۆن و یاساى حزبه‌کان و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان و په‌رله‌مانه‌وه. ئه‌م هه‌موارى یاسایه‌ى ئێمه له‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ئاماده‌مان کردووه هه‌مووى کردووه به‌یه‌ک یاسا وا داڕێژراوه که خزمه‌تى ته‌واوى ده‌ستاوده‌ستى ده‌سه‌ڵات و دیموکراسى و هه‌ڵبژاردن بکات، متمانه ده‌گێڕێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن لاى تاکى عێراقى که ئێستا بێ متمانه‌یه. ئێستا لیست حاکمه، یه‌ک که‌س به‌شى 10 کورسى هێناوه، نۆ که‌س له‌گه‌ڵ خۆى ده‌باته په‌رله‌مانه‌وه به 500 ده‌نگ و هه‌زار ده‌نگه‌وه، ئێمه ئێستا له ره‌شنووسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن کردوومانه به لیستى تاک، واتا براوه‌کان له‌سه‌ر ده‌نگى کاندیده‌کان دیارى ده‌کرێن، بۆیه هه‌ندێ لایه‌نى سیاسى پێیانوایه ئه‌وه ده‌ورى ئه‌وان وه‌ک لایه‌نى سیاسى که‌مده‌کاته‌وه هاوڵاتى: هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن وا ده‌کات ساخته‌کارى له‌هه‌ڵبژاردندا نه‌مێنێت؟ هاوژین عومه‌ر: زیاتر له‌مانگێکه کار له‌سه‌ر ره‌شنووسى هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت و خه‌ڵکى ئه‌کادیمى و یاسایى و شاره‌زاى بۆ کۆکراوه‌ته‌وه‌و راوێژێکى زۆر کراوه له‌سه‌ر ئاستى عێراق. ئه‌وه‌ى له ره‌شنووسه‌که‌دا هاتووه هه‌ر کۆمسیۆنێکى نوێ داده‌نرێت واجبه له‌سه‌ری له‌گه‌ڵ رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا کار بکات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنێکى پاک و شه‌فاف بێت. هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشوى په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵبژاردنێکى سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو خه‌ڵک به‌ره‌به‌ره بێ متمانه ده‌بێت به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژاردن، ماوه‌یه‌کى زۆره وه‌ک سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ئه‌و به‌رنامه‌یه‌مان هه‌یه که چۆن وا بکه‌ین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى ئاینده خه‌ڵک ئاشتبکاته‌وه له‌گه‌ڵ سندوقه‌کانى ده‌نگداندا. هاوڵاتى: له‌سۆسیال میدیا وا بڵاوکراوهتە که هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح هه‌یه به‌وه‌ى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن بۆ دابه‌شکردنى کورسییه‌کان له‌قازانجى هێزه گه‌وره‌کاندا نییه؟ هاوژین عومه‌ر: ناتوانى نیه‌تى به‌رهه‌م ساڵح وا لێکبده‌یته‌وه که ئیش بۆ کۆمه‌ڵێک هێزى سیاسى ده‌کات، ئه‌و ده‌یه‌وێت ئیش له‌سه‌ر یاسایه‌کى مۆدێرن بکات، یه‌کێک لهکهموکورتییهکانى یاساى هه‌ڵبژاردن له‌عێراقدا ئه‌وه‌یه سیستمى سانتلیگۆ زوڵمێکى گه‌وره‌ى به‌رانبه‌ر به‌حزبه بچووک و مامناوه‌نده‌کان تێدایه‌و حه‌قیان ده‌خورێت، چونکه سیستمى سانتلیگۆ بۆ دابه‌شکارى کورسییه‌کان کرابوو به‌یاساى هه‌موارکراوى عێراقى 1.9، واتا هه‌ر ده‌نگێک ده‌هات دابه‌شى 1.9 ده‌کرا، ئه‌مه زوڵمى گه‌وره‌ى دروستده‌کرد. ئێستا لیست حاکمه، یه‌ک که‌س به‌شى 10 کورسى هێناوه، نۆ که‌س له‌گه‌ڵ خۆى ده‌باته په‌رله‌مانه‌وه به 500 ده‌نگ و هه‌زار ده‌نگه‌وه، ئێمه ئێستا له ره‌شنووسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن کردوومانه به لیستى تاک، واتا براوه‌کان له‌سه‌ر ده‌نگى کاندیده‌کان دیارى ده‌کرێن، بۆیه هه‌ندێ لایه‌نى سیاسى پێیانوایه ئه‌وه ده‌ورى ئه‌وان وه‌ک لایه‌نى سیاسى که‌مده‌کاته‌وه. هاوڵاتى: سوودتان له‌چ یاسایه‌کى هه‌ڵبژاردن بینیوه بۆ ئه‌م ره‌شنووسه‌ى ئاماده‌تان کرووه؟ هاوژین عومه‌ر: سوودمان لهکهموکورتییهکانى هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشووى عێراق بینیوه، زیاد لهنیزامێکت هه‌یه بۆ دابه‌شکردنى کورسییه‌کان و ده‌نگه‌کان، یاسایه‌ک نه‌بێت وابێت که وابزانرێت کۆمه‌ڵێک هێز بۆ خۆیان نووسیویانه‌ته‌وه. به‌پێى ئه‌م یاسایه‌ى ئێستا کاندید هه‌بووه لهلیستێکدا به 10 هه‌زار ده‌نگه‌وه نه‌ڕۆشتووه، به‌ڵام کاندید هه‌بووه به سێ هه‌زار ده‌نگه‌وه رۆیشتووه له لیستێکى دیکه‌دا، ئه‌مه نامێنێت له ره‌شنوسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن که‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ئاماده‌ى کردووه‌و شاره‌زایانى یاسایى و ئه‌کادیمى ئه‌مه بهدادپهروهرانهتر ده‌زانن له‌م یاسایه‌ى ئێستا له‌عێراقدا کارى پێده‌کرێت. هاوڵاتى: ئه‌مه پێویستى به‌پاڵپشتى کوتله سیاسیه‌کانه له‌په‌رله‌مان؟ هاوژین عومه‌ر: به‌ڵێ ئه‌مه پشتیوانى هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کانى ده‌وێت، سه‌رۆکایه‌تى کۆمار له‌گه‌ڵ هه‌موو تووێژه‌کان و سه‌رۆکایه‌تیه‌کاندا کۆبوونه‌وه ده‌کات و راوێژ ده‌کات. هاوڵاتى: باشه ئه‌مه کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق نابێت که بڕیاره مانگى نیسانى ساڵى ئاینده له‌عێراق ئه‌نجامبدرێت؟ هاوژین عومه‌ر: خستنه گفتوگۆى ئه‌م پرۆژه یاسایه له‌په‌رله‌ماندا کاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر دواخستنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق، په‌سه‌ندکردنى ده‌بێته هۆى دانانى کاتێکى دیکه بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان. هاوڵاتى: واتا ده‌توانین بڵێین هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان وا ده‌کات له‌ده‌ره‌وه‌ى حزبه‌کان خه‌ڵک خۆى کاندید بکات؟ هاوژین عومه‌ر: ده‌توانى له‌یه‌کێک له بازنه‌کانى پارێزگاکان خۆت کاندید بکه‌یت، بۆ نموونه تۆ 50 هه‌زار ده‌نگت هێناوه که‌سێکى دیکه 60 هه‌زارو که‌سێکى دیکه 40 هه‌زار ده‌نگ، بۆ کاندیده‌کان سه‌یرى ئه‌وه ناکرێت ئه‌م کاندیده ماده‌م له‌و لیستهدایهو 500 هه‌زار ده‌نگى هێناوه به‌شى 10 کورسى ده‌کات و لایه‌نێکى دیکه 400 هه‌زار ده‌نگى هێناوه، ئه‌گه‌ر کاندیده‌کانى ناو ئه‌و لیسته‌ى 400 هه‌زار ده‌نگیان هێناوه ده‌نگى کاندیده‌کان زیاتر بێت له‌ده‌نگى ئه‌و لیسته‌ى 500 هه‌زار ده‌نگى هێناوه ئه‌وان له‌پێشتر ده‌بن، واتا ده‌نگى کاندیده‌کان یهکلایدهکاتهوهو کێ ده‌نگى زۆرى هێناوه بۆ ئه‌و که‌سه ده‌چێت و مافى کۆتاى ژنان و که‌مایه‌تییه‌کانیش پارێزراوه، واتا ئه‌وه نامێنێت سه‌رۆک لیستێک 100 هه‌زار ده‌نگ بهێنێت و دوو که‌سى دیکه له‌گه‌ڵ خۆى ببات که‌هه‌زار ده‌نگیان نه‌هێناوه. به‌پێى ئه‌م یاسایه‌ى ئێستا کاندید هه‌بووه لهلیستێکدا به 10 هه‌زار ده‌نگه‌وه نه‌ڕۆشتووه، به‌ڵام کاندید هه‌بووه به سێ هه‌زار ده‌نگه‌وه رۆیشتووه له لیستێکى دیکه‌دا، ئه‌مه نامێنێت له ره‌شنوسى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن که‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ئاماده‌ى کردووه‌و شاره‌زایانى یاسایى و ئه‌کادیمى ئه‌مه بهدادپهروهرانهتر ده‌زانن له‌م یاسایه‌ى ئێستا له‌عێراقدا کارى پێده‌کرێت.
هاوڵاتى له‌گه‌ڵ که‌مبوونه‌وه‌ى گوڕى خۆپیشاندانه‌کانى عێراق، داواى لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران و کابینه‌که‌ى که‌مبووه‌ته‌وه، سه‌رۆک وه‌زیرانیش جه‌خت له‌نزیکى گۆڕانکاریی وه‌زارى ده‌کاته‌وه. ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌کان و کوشتن و برینداربوونى ژماره‌یه‌کى زۆر خۆپیشانده‌ر، ئاستى داواکارى خۆپیشانده‌رانى له‌داواى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه، به‌رزبووه‌وه بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که به‌تایبه‌ت عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران. هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوانده‌کرا هه‌ینى رابردوو یه‌کلاکه‌ره‌وه بێت و خۆپیشانده‌ران به‌نیازى خۆپیشاندانى ملیۆنى بوون له‌ژێر ناوى «هه‌ینى رۆیشتن»، به‌ڵام ئاڕاسته‌ى رووداوه‌کان تاڕاده‌یه‌ک گۆڕا، حکومه‌ت به‌زه‌برى هێز رێگه‌ى گرت له‌خۆپیشانده‌ران و مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى شیعه‌کانیش په‌یامێکى بۆ پشتیوانى له‌چاکسازى راگه‌یاند، که‌زیاتر وه‌ک په‌یامى پشتیوانى له‌حکومه‌ت ده‌خوێنرێته‌وه. ئێستا عه‌بدولمه‌هدى کهنزیکبوو ببێته نێچیرێکى ئاسانى خۆپیشاندانه‌کان و لایه‌نه‌کان ده‌یانویست بهدهستلهکارکێشانهوهى خۆیان رزگار بکه‌ن، زیره‌کانه خه‌ریکى قۆستنه‌وه‌ى بارودۆخه‌که‌یه‌و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌یه‌وه ئه‌و خواستانه‌ى بسه‌پێنێت که‌پێشتر به‌هۆى فشارى لایه‌نه‌کانه‌وه ئاسان نه‌بوو بۆى بچێته‌سه‌ر. عه‌بدولمه‌هدى دوێنێ له‌په‌یامێکدا خۆپیشاندانه‌کانى به‌هه‌لێکى گرنگ ناوبرد، بۆ ئه‌نجامدانى چاکسازى بنه‌ڕه‌تى و فشار خستنه‌سه‌ر هێزه سیاسییه‌کان بۆ راستکردنه‌وه‌ى شکست و هه‌ڵه‌کانى دواى ساڵى 2003 و رازیبوونى لایه‌نه‌کان به گۆڕانکارییه‌کان. وتیشى « خۆپیشاندانەکان گرنگترین رووداون کەعێراق لەدواى ساڵى 2003 پێیدا تێدەپەڕێت، حکومەت هەوڵدەدات بۆ سەرکەوتنى داواکارى خۆپیشاندەران، خۆپیشاندانەکان یەکێک لەگرنگترین میکانیزمەکانى فشار‌و چاودێرکردنە بۆ بەدیهێنانى چاکسازى». له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق کهههفتهى رابردوو له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند عه‌بدولمه‌هدى رازییه ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه ئه‌گه‌ر هێزه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر جێگره‌وه‌ى رێکبکه‌ون، دوێنێ سه‌ردانى عادل عه‌بدولمه‌هدى کرد‌و جه‌ختیان له‌پشتیوانى هه‌وڵه‌کانى چاکسازى کرده‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌کى سیاسی ئاگادار له‌به‌غدا به هاوڵاتى راگه‌یاند »لایه‌نه‌کانى پێکهێنه‌رى حکومه‌ت، ئێستا مانه‌وه‌ى ئه‌م حکومه‌ته به‌باشتر ده‌زانن وه‌ک لهدهستلهکارکێشانهوهى، ده‌یانه‌وێت سه‌رۆک وه‌زیران بمێنێته‌وه‌و گۆڕانکاریی وه‌زارى بکرێت بۆ رازیکردنى خۆپیشانده‌ران». حکومه‌ته‌که‌ى عه‌بدولمه‌هدى که‌ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ى پێدرا، له‌لایه‌ن هه‌ردوو هاوپه‌یمانى فه‌تحى هادى عامریی و سائیرونى موقته‌دا سه‌دره‌وه پشتیوانى ده‌کرا، به‌ڵام سه‌در له‌پشتیوانیکردنى کشاوه‌ته‌وه. دوێنێ شه‌ممه سه‌در پشتیوانى بۆ داواى خۆپیشانده‌رانى به‌غدا ده‌ربڕى که داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى سه‌رۆک وه‌زیران ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌راورد به‌کاتى خۆپیشاندانه‌کان جموجۆڵه‌کانى له‌و باره‌یه‌وه که‌مبووه‌ته‌وه. سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هێشتا نازانرێت به‌ته‌واوى دۆخه‌که به‌لایه‌کدا ده‌که‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى روونه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانیش کۆتایی بێت، ناڕه‌زایی خه‌ڵک کۆتایی نایه‌ت، له‌هه‌ر کاتێکدا بێت ئه‌گه‌رى دووباره ته‌قینه‌وه‌ى هه‌یه «خه‌ڵک برسیه، ناڕازییە، گه‌نده‌ڵى هه‌یه، بشچێتهوه ماڵه‌وه ناڕه‌زاییه‌کانى کۆتایی نایه‌ت». باسى له‌وه‌شکرد، هه‌ردوولا هه‌م حکومه‌ت هه‌م خۆپیشانده‌ران سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و داواکارییه‌کانیان، بۆیه زه‌حمه‌ته بزانرێت به‌ته‌واوى دۆخه‌که به‌کوێ ده‌گات. ئێستا گۆڕه‌پانى سیاسی عێراق و هه‌ڵوێستى لایه‌نه سیاسییه‌کان جۆره متبونێکى پێوه دیاره، لایه‌نه‌کان و خه‌ڵک چاویان له‌ده‌نگ و جموجۆڵه‌کانى شه‌قامه که‌خه‌ریکه به‌ره‌و که‌مبونه‌وه ده‌چێت. حه‌سه‌ن ئالى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتى راگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تاوه داواکارى خۆپیشانده‌ران بۆ خزمه‌تگوزاریی بوو، به‌ڵام دواتر گۆڕا بۆ سیاسی و داواى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌یان کرد، ئه‌وه‌ش زیانى به‌خۆپیشاندانه‌کان گهیاندو ژماره‌یه‌کى زۆر خه‌ڵک کوژران و برینداربوون. وتیشى «لایه‌نه سیاسییه‌کان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى به‌گۆڕینى حکومه‌ت و سه‌رۆک وه‌زیران هیچ له‌بارودۆخه‌که ناگۆڕێت، به‌ڵکو گۆڕانکاریی له‌هه‌ندێک له‌وه‌زاره‌ته‌کان بکرێت و داواى خه‌ڵک جێبه‌جێبکرێت». به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌کان، ئێران رۆڵى سه‌ره‌کى هه‌یه له‌مانه‌وه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدیدا له‌کاتێکدا نزیک بوو به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه بکه‌وێت و عێراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ببات. ئاژانسى فرانس پرێس دوێنێ بڵاویکرده‌وە، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى ئێران و هێزه سیاسییه عێراقییه‌کان به‌ڕێوه‌چووه‌و له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئێستا‌و کۆتایی هێنانى خۆپیشاندانه‌کان به‌هێز رێککه‌وتوون. کۆتایی مانگى رابردوو ئاژانسى ئه‌سۆشێتید پرێس ئاماده‌بوونى قاسم سلێمانى له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئه‌منى عێراقى له‌جیاتى عادل عه‌بدولمه‌هدى ئاشکراکرد، که به‌رپرسانى عێراقى تووشى سه‌رسوڕمان کردبوو، به‌پێی ئاژانسه‌که سلێمانى به‌ڵێنى سه‌رکوتکردنى خۆپیشاندانه‌کانى داوه. تائێستا دیار نییه گۆڕانکاریی وه‌زاری که عادل عه‌بدولمه‌هدى نیازى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى نیشانداوه تاچه‌ند خۆپیشانده‌رانى توڕه رازى ده‌کات، دیاریش نییه کام وه‌زیرانه گۆڕانکاریی وه‌زاریی ده‌یانگرێته‌وه. پێده‌چێت زۆربه‌ى هێزه سیاسییه‌کان مانه‌وه‌ى حکومه‌تى ئێستا ره‌تنه‌که‌نه‌وه، به‌وپێیه‌ى خۆپیشاندانه‌کان هه‌موو سیاسه‌تمه‌داران و هێزه سیاسییه‌کانى دواى ساڵى 2003یان کردبووه ئامانج و دژى ده‌وه‌ستانه‌وه‌و به‌هۆکارى شکسته‌کانیان داده‌نان. مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌دارى دیارى کورد که‌دوو خول ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق بووه به هاوڵاتى راگه‌یاند «هه‌رده‌بێت ئه‌م ره‌وشه به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان کۆتایی بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر حکومه‌ت داواکارییه‌کانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بکات و لێکۆڵینه‌وه له‌شه‌هیدبوون و برینداربوونى خۆپیشانده‌ران بکه‌ن». پێشیوایه، ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌م حکومه‌ته بهێڵێته‌وه و هێزه‌کانیش به‌وه رازى بکات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌حمود عوسمان پێیوایه، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت بشمێنێته‌وه حکومه‌تێکى لاواز ده‌بێت، عادل عه‌بدولمه‌هدى ناتوانێت وه‌ک پێشوو کاربکات، ره‌نگه هێزه سیاسییه‌کانیش ناکۆکییان بۆ دروستبێت، به‌ڵام هێشتا دۆخه‌که زۆر روون نییه. دواى وه‌رگرتنى جۆرێک لهگرهنتى بۆ مانهوهه، له‌ئێستادا حکومه‌تى عێراق هه‌وڵه‌کانى چڕکردووه‌ته‌وه بۆ ره‌وانه‌کردنى بودجه‌ى ساڵى داهاتوو بۆ په‌رله‌مانى عێراق به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندکردنى. دوێنێ شه‌ممه محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌په‌یامێکدا داواى له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کرد په‌له بکات له‌ناردنى پڕۆژه‌ى بودجه بۆ په‌رله‌مان. حه‌لبوسى وتیشى «به‌ته‌واوى به‌کارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران ره‌تده‌که‌ینه‌وه، ده‌بێت پارێزگارى لهخۆپیشاندانى ئاشتیانه بکرێت». باسى له‌وه‌شکرد، ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى نیشتیمانى راده‌گه‌یه‌نێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ى سێ سهرۆکایهتییهکهو ئه‌کادیمییه‌کان و مه‌رجه‌عیه‌ته ئاینییه‌کان و چین و تووێژه‌کان، بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، به‌پێی خشته‌یه‌کى کاتى دیاریکراو.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم قایمقامى قه‌زاى شه‌نگال ئاماژه به‌وه‌ده‌دات داعش و چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانى ئه‌ردۆغان کهدارودهستهى تورکیان مه‌ترسین له‌سه‌ر شه‌نگال و داوایان له‌په‌که‌که کردووه بیانوو نه‌داته ده‌ستیان. مه‌حما خه‌لیل، قایمقامى قه‌زاى شه‌نگال له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات له‌ناو شه‌نگالدا چه‌ند جۆرێک هێزى چه‌کدارى تێدایه که‌پێکهاتوون له‌هێزى په‌که‌که‌و یه‌په‌ژه‌و حه‌شدى شه‌عبى و هێزى ئێزیدخانى حه‌یده‌ر شه‌شۆ. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت «هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌کى پارتى له‌ناو شه‌نگالدا بوونیان نییه‌و حه‌شدى شه‌عبى رێگه نادات بچنه ناو شه‌نگال». ناوبراو جه‌خت له‌وه‌ش ده‌کاته‌وه که تائێستا به‌غداو حکومه‌تى هه‌رێم یه‌ک فلس هاوکارییان نه‌کردووین بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شه‌نگال. هاوڵاتى: دۆخى شه‌نگال له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌کى گشتى چۆنه؟ مه‌حما خه‌لیل: دۆخێکى خراپه به راستى، مهئساوییه، مه‌ترسییه‌کى گه‌وره له‌سه‌ر شه‌نگاله له‌دواى رووداوه‌کانى 16ى ئۆکتۆبه‌ر دۆخه‌که زیاتر خراپ بووه‌و جموجۆڵى داعش زۆره، په‌که‌که له‌ناو شه‌نگالدان و خه‌ڵکى شه‌نگال دڵگرانن و ده‌خوازن چه‌کدارى په‌که‌که له‌وێ نه‌مێنێت، چونکه لهههفتهیهدا دووجار فرۆکه‌ى جه‌نگى تورکى بۆردومانى په‌که‌که‌ى کردووه، هۆزه عه‌ره‌به‌کان پیاوى ئه‌وان داعش بوون، ئه‌وانه‌ش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و بۆ خۆیان مه‌ترسین له‌سه‌ر دۆخى شه‌نگال. هاوڵاتى: فرۆکه‌ى جه‌نگى تورکى چه‌ند جار بۆردومانى په‌که‌که‌ى کردووه له‌شه‌نگال؟ مه‌حما خه‌لیل: هه‌فته‌ى ڕابردوو فرۆکه جه‌نگیه‌کانى تورکیا دووجار بۆمبارانى په‌که‌که‌یان کردووه گه‌لێک رۆژ له‌ناحیه‌ى سنونێ و خانه‌سور بۆرودمانیان کردووه‌و قوربانى هه‌یه له‌ناو چه‌کدارى په‌که‌که و ناهێڵن خه‌ڵک بیانبینن. له‌ناو شه‌نگالدا هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌کى پارتى تێدا نییه‌و لهدهوروبهرى شه‌نگالن، حه‌شدى شه‌عدى رێگه‌نادات بچنه‌وه شه‌نگال هاوڵاتى: له‌ناو شه‌نگال چه‌ند گروپ و هێزى چه‌کدارى جیاوازى تێدایه، ئایا پێویستان به‌م هه‌موو چه‌کداره جیاوازانه هه‌یه؟ مه‌حما خه‌لیل: په‌که‌که و یهبهشهیهو هێزى حه‌شدى شه‌عبى و سیلاحیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و هه‌زاران که‌س ده‌بن، خه‌ڵکى شه‌نگال رازى نین ئه‌و هێزانه له‌ناو شه‌نگالدان، چونکه بوونه‌ته هۆى مه‌ترسى بۆ سه‌ر خه‌ڵکه‌که، چونکه ئه‌گه‌ر ئاسایشێکى باش هه‌بێت لازمه ره‌زامه‌ندى دانیشتوانى شه‌نگالى تێدا بێت و پرۆفیشناڵ و مه‌شقپێکراو بن. هاوڵاتى: پێشمه‌رگه‌ى پارتى له‌ناو شه‌نگالدا هه‌یه؟ مه‌حما خه‌لیل: له‌ناو شه‌نگالدا هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌کى پارتى تێدا نییه‌و لهدهوروبهرى شه‌نگالن، نه پێشمه‌رگه‌ى پارتى و نه پێشمه‌رگه‌ى یه‌کێتى له‌ناو شه‌نگالدا نین و حه‌شدى شه‌عدى رێگه‌نادات بچنه‌وه شه‌نگال، پارتى و یه‌کێتى قوربانیى گه‌وره‌یان له‌پێناو شه‌نگالدا داوه. راسته رۆژى 3ى ئاب که‌مته‌رخه‌مى هه‌بووه له‌لایه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌وه، به‌ڵام هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان شه‌نگالى رزگار کرد‌و (519) شه‌هید له‌پێناو رزگارکردنى شه‌نگالدا دراوه، کهپێشمهرگهى کوردستان بوون، چ پارتى و چ یه‌کێتى و چ ئه‌وانه‌ى له‌چیاى شه‌نگال به‌رخودانیان کردووه. هاوڵاتى: هه‌ندێ چاودێرى سیاسى و سه‌ربازى ده‌ڵێن دواى 3ى ئاب 2014 که‌داعش شه‌نگالى داگیرکرد، پارتى تۆمه‌تبارکرا که شه‌نگالیان به‌جێهێشتووه؟ ئه‌م قسه‌یه تاچه‌ند دروسته؟ مه‌حما خه‌لیل: ئه‌و قسه‌یه راستى تێدا نییه، منیش نیگه‌ران بووم که‌هێزى پێشمه‌رگه شه‌نگالیان به‌جێهێشت، خۆتان ده‌زانن پێشمه‌رگه لهڕومادى و سه‌ڵاحه‌دین و موسڵدا هه‌بوون، به‌ڵام هێزو ئه‌سله‌حه‌ى داعش زۆر بوو چه‌کێکى که‌م و لاواز له‌ده‌ستى پێشمه‌رگه‌دا هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانن که‌کێ شه‌نگالى رزگار کرد، راسته رۆژى 3ى ئاب که‌مته‌رخه‌مى هه‌بووه له‌لایه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌وه، به‌ڵام هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان شه‌نگالى رزگار کرد‌و (519) شه‌هید له‌پێناو رزگارکردنى شه‌نگالدا دراوه، کهپێشمهرگهى کوردستان بوون، چ پارتى و چ یه‌کێتى و چ ئه‌وانه‌ى له‌چیاى شه‌نگال به‌رخودانیان کردووه. هاوڵاتى: ئێوه ناتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزى په‌که‌که بکه‌ن که‌ڕۆڵیان هه‌بووه لهڕزگارکردنى شه‌نگالدا؟ مه‌حما خه‌لیل: خه‌ڵکى شه‌نگال له‌سه‌دا 80%یان ئاواره‌ن و به‌شێکى زۆریان له‌هه‌رێمى کوردستانن و ئه‌وانى دیکه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى وڵات، په‌که‌که ئاسته‌نگ دروستده‌کات و منداڵى خه‌ڵک به‌زۆر چه‌کدار ده‌کات، خه‌ڵکى شه‌نگال له‌ناو په‌که‌که‌دا هه‌یه‌و ئێمه داوامان کردبوو بێنه ناو ریزى پۆلیس و پۆلیسى پاسه‌وانى سنوور، ئه‌مه‌ى په‌که‌که ده‌یکات نه له‌به‌رژه‌وه‌ندى شهنگالدایهو نه له‌به‌رژه‌وه‌ندى عێراقدایه، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌که‌که ناکه‌ین و حکومه‌تى به‌غدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن، په‌که‌که هێزێکى عێراقى نییه تا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین. ئێمه چوار مانگه به‌یاننامه‌مان ده‌رکردووه‌و هاوارمان کردووه کهمهترسییهکى گه‌وره له‌سه‌ر شه‌نگال هه‌یه، چونکه هێزى توندڕه‌وى تورکیا چ داعش و هێزه ئیسلامییه‌کانى دیکه کهدهستکردى تورکیا‌و ئه‌ردۆغانن، ئه‌مانه مه‌ترسین له‌سه‌ر شه‌نگال. هاوڵاتى: ئایا مه‌ترسى له‌سه‌ر شه‌نگال هه‌یه به‌شێوه‌یه‌کى گشتى که‌جارێکى دیکه خه‌ڵکه‌که‌ى ئاواره ببنه‌وه؟ مه‌حما خه‌لیل: سوپاى تورکى و دیکتاتۆریه‌تى تورکى جارێکى دیکه ده‌یانه‌وێت شه‌نگال بۆردومان بکه‌ن و ئه‌و خه‌ڵکه‌ى ماوه‌ته‌وه ئاواره‌ى بکه‌ن. قه‌زیه‌ى په‌که‌که قه‌زییه‌ى به‌غداو ئه‌نقه‌ره‌یه، چۆن به‌غدا ده‌هێڵێت په‌که‌که بیانوو بدات به‌ده‌سته‌وه ته‌جاوز بکاته سه‌ر خاکى شه‌نگال، نابێت په‌که‌که ده‌رفه‌ت بداته تورکیا و بیانوى بداتێ که‌سبه‌ینێ هێرش بکرێته‌سه‌ر شه‌نگال و دیمۆگرافى ناوچه‌که تێکبدات. ئه‌ردۆغان دوژمنمانه‌و له‌به‌ر ده‌رگاماندایه، نابێت په‌که‌که بیانوو بداته‌ده‌ست تورکیا بۆ بۆردمان و هێرشبکاته سه‌ر شه‌نگال، به‌ڵام کێ واى کردووه ئه‌ردۆغان بێته به‌رده‌رگامان، په‌که‌که بووه. ئێمه چوار مانگه به‌یاننامه‌مان ده‌رکردووه‌و هاوارمان کردووه کهمهترسییهکى گه‌وره له‌سه‌ر شه‌نگال هه‌یه، چونکه هێزى توندڕه‌وى تورکیا چ داعش و هێزه ئیسلامییه‌کانى دیکه کهدهستکردى تورکیا‌و ئه‌ردۆغانن، ئه‌مانه مه‌ترسین له‌سه‌ر شه‌نگال. هاوڵاتى: هێزه‌که‌ى حه‌یده‌ر شه‌شۆ کهحزبى ئێزیدى دیموکراتى هه‌یه‌و سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات، ئه‌و هێزه چۆنن؟ مه‌حما خه‌لیل: حه‌یده‌ر شه‌شۆ ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تیه یه‌کێتییه‌و ئێمه رێزى ده‌گرین و حه‌یده‌ر شه‌شۆ به‌رخودانى کرد‌و هێزه‌که‌ى له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمه‌و هێزه‌که‌یان له‌باشورى چیاى شه‌نگالدان و نزیک مه‌زارى شه‌ره‌فه‌دینه، ئه‌وان به‌رخودانیان به‌رده‌وام بووه‌و هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نییه. نه هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراق یه‌ک فلس چیه نه‌یداوه به‌ئێمه تائێستا، حکومه‌تى عێراق پاره بۆ ئێزییدییه‌کان خه‌رج ناکات که‌ده‌زانێت هه‌م ئێزیدین و هه‌م کوردیشین هاوڵاتى: حه‌شدى شه‌عبى پارێزگارى له‌خه‌ڵکى شه‌نگال ده‌که‌ن؟ یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تر له‌وێن؟ مه‌حما خه‌لیل: حه‌شدى شه‌عبى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان کارده‌که‌ن و بۆ بازرگانى و دزى و تاڵانى هاتوونه‌ته شه‌نگال و ئێمه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناکه‌ین. دوو تا سێ ملیار دۆلارى ده‌وێت له‌م قۆناغه‌دا بۆ گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى باش بۆ شاره‌که، به‌ڵام به‌شێوه‌ى گشتى نزیکه‌ى 10 ملیار دۆلارى ده‌وێت تا شه‌نگال بگه‌ڕێنینه‌وه دۆخه‌که‌ى پێشترى هاوڵاتى: دۆخى شه‌نگال که‌ئه‌م هه‌موو جۆره هێزه‌ى تێدایه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟ مه‌حما خه‌لیل: ده‌بێت ئه‌منیه‌ت و ئاسایش بۆ شه‌نگال بگه‌ڕێته‌وه‌و هێزێکى هاوبه‌ش دروستبکرێت، شه‌نگال دۆسیه‌یه‌کى ئه‌منى و سیاسیه، وه‌کو ساڵى 2014 سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌که‌دا هێزى هاوبه‌ش دروستبکه‌ن. رێکه‌وتنى سیاسى له‌نێوان هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر شه‌نگال ئه‌نجامبدرێت، پۆلیس له‌ناو شار ئه‌منییه‌ت بپارێزێت و له‌ده‌ره‌وه‌ى شه‌نگال هێز هه‌بێت بۆ پاراستنى سنوره‌کانى، تابتوانرێت خزمه‌تگوزارییه‌کان بگه‌یه‌نرێته‌وه شه‌نگال و خه‌ڵکه‌که‌ى قه‌ره‌بووى زیانه‌کانى داعشیان پێبدرێتهوهو دادگا کارى خۆى بکات، نه‌ک عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌کان له‌شوێنى دادگاکان کارنه‌که‌ن. تاخه‌ڵکى شه‌نگال بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه ناو ماڵ و حاڵى خۆى. هاوڵاتى: هیچ بودجهیهکت له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شه‌نگال که به‌فه‌رمى قایمقامى شهنگالیت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه؟ مه‌حما خه‌لیل: نه هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراق یه‌ک فلس چیه نه‌یداوه به‌ئێمه تائێستا، حکومه‌تى عێراق پاره بۆ ئێزییدییه‌کان خه‌رج ناکات که‌ده‌زانێت هه‌م ئێزیدین و هه‌م کوردیشین، هه‌ندێ خزمه‌تگوزارى هه‌یه له‌ناو پارێزگاى نه‌ینه‌وادا، به‌ڵام هێشتا خزمه‌تگوزارى پێویست نییه له‌ناو شه‌نگالدا. هاوڵاتى: حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مه ده‌زانێت که له‌به‌ر ئێزیدى بوون و کوردبوون به‌غدا پاره‌تان بۆ خه‌رج ناکات؟ مه‌حما خه‌لیل: نازانم بۆچی؟ شه‌نگال دەبێت ئاوه‌دان بکرێته‌وه‌و هه‌موو رێگاوبانه‌کان چاکبکرێتهوهو قه‌ره‌بووى هاوڵاتیانى شه‌نگال بکرێته‌وه دوو تا سێ ملیار دۆلارى ده‌وێت له‌م قۆناغه‌دا بۆ گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى باش بۆ شاره‌که، به‌ڵام به‌شێوه‌ى گشتى نزیکه‌ى 10 ملیار دۆلارى ده‌وێت تا شه‌نگال بگه‌ڕێنینه‌وه دۆخه‌که‌ى پێشترى. هاوڵاتى: بۆچى ئاواره‌کان ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ شه‌نگال؟ مه‌حما خه‌لیل: ئه‌گه‌ر ئاسایش و ئارامى هه‌بێت و قه‌ره‌بووى خه‌ڵکه‌که‌ى بکرێته‌وه‌و په‌که‌که له‌شه‌نگال ده‌ربچێت وڵاتانى نێوده‌وڵه‌تیش ئاماده‌ن هاوکارى خه‌ڵکى شه‌نگال بکه‌ن، له‌کۆى (560) هه‌زار که‌س (360) هه‌زار ئاواره له‌هه‌رێمى کوردستاندا و له‌که‌مپه‌کاندا ده‌ژین. هاوڵاتى: وه‌ک چۆن خه‌ڵکى شه‌نگال دابه‌شبوون به‌سه‌ر هێزه جیاوازه‌کانى شه‌نگالدا، ده‌وترێت ئێستا شه‌نگال چه‌ند میرێکى هه‌یه؟ مه‌حما خه‌لیل: نانا برام ئێستا شه‌نگال یه‌ک میرى هه‌یه که له‌لالش هه‌ڵبژێردراوه‌و ئه‌ویش میر ته‌حسین بهگهو هه‌موو ئه‌و میرانه‌ى تر خه‌ڵکیان له‌گه‌ڵدا نییه‌و میرى ساخته‌ن و تۆز‌و بان. زۆر سوپاس بۆ رۆژنامه‌ى هاوڵاتى که رۆڵ و ده‌نگى ئێوه باش بووه بۆ کوردستان و مافى مرۆڤ به‌تایبه‌ت بۆ شه‌نگالییه‌کان که‌ده‌نگ و ره‌نگى ئێمه‌تان گه‌یاندووه
کاکەلاو عەبدوڵا مانگێک لەمەوبەر تورکیا لەشکرکێشی «کانی ئاشتی» دەستپێکرد بۆ نێو باکوری سوریا، کە تائێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی چەندین کەس و داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی سنوری. تورکیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکەی، کە لە ٩ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد، ئامانجی ئەوەیە هێزە کوردییەکان وەدەربنێت و دووریانبخاتەوە لە سنورەکەی بەقوڵایی (٣٠) کم، بەوهۆیەشەوە «ناوچەیەکی ئارام» دروستبکات بۆ نیشتەجێکردنی دوو ملیۆن ئاوارەی سوری کەئێستا لەتورکیادان. بەڵام زۆربەی وڵاتانی جیهان ئۆپەراسیۆنەکەی ئەنقەرەیان بە «داگیرکاری» وەسف کرد، جگە لەوەی چەندین راپۆرت خراونەتەڕوو لەلایەن میدیا جیهانییەکانەوە کەتورکیا ئامانجی لەئۆپەراسیۆنەکەدا «پاکتاوی نەژادییە» و بووەتەهۆی دروستکردنی «قەیرانیکی نوێی مرۆیی». پێشتر ئەنقەرە لەگفتوگۆدا بوو لەگەڵ واشنتن تا ناوچەیەکی هاوبەشی «ئارام» دابمەزرێنن پێش ئەوەی لەشکرکێشییەکەی دەستپێبکات و سستی ئەمریکا بکاتە بیانوو بۆ دەستپێکردنی، کە پێیوابوو گرنگە بۆ ئەمنییەتی وڵاتەکەی. چەند رۆژێک پێش لەشکرکیشییەکە، لەهەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا ئەمریکا هێزەکانی خۆی کشاندەوە لەباکوری سوریا کە لەژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە ، کە ئەمەش بەپێی بۆچوونی شیکەرەوان «هەڵکردنی گڵۆپی سەوز» بوو بۆ تورکیا تا داگیرکارییەکەی ئەنجامبدات و «ناپاکی» بوو بەرامبەر هاوپەیمانە نزیکەکەی لەسوریا. هەر لەسەرەتاوە داگیرکاریەکەی تورکیا کەوتەبەر رەخنەی توندی نێودەوڵەتی، بەتایبەتیتر لەلایەن وڵاتە هاوپەیمانەکانی تورکیا لە رێکخراوی ناتۆ بەوپێیەی هەسەدە هاوپەیمانێکی دڵسۆزی هێزەکانی هاوپەیمانان بوو لەجەنگی دژی داعش و رۆڵیکی گەوڕەی گێرا لەتێکشکاندنی رێکخراوە تیرۆریستییەکە بەلەدەستدانی (١١) هەزار شەڕڤان. لەشکرکێشییەکەی تورکیا بووەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین سەرباز لەهەردوولا، جگەلەوەی قەیرانی مرۆیی دروستکردووە و چەندین خەڵکی سڤیل ئاوارەبوون. بەپێی ئاماری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەسەرەتایی دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی تورکیا بۆ باکوری سوریا، (٦٩٠) کەس گیانیان لەدەستداوە لە سەربازو خەڵکی سڤیل، جگە لەوەی (٣٠٠) هەزار کەس ئاوارەبوون. بەگوێرەی ئامارەکە، (١٦٠) سڤیل شەهیدکراون لەلایەن میلیشیاکانی سەر بەتورکیا، بەهۆی بۆمبارانی فڕۆکەو تۆپهاوێژەکانی سوپای تورکیاوە کەحەوت کەسیان ئافرەتن و چواریشیان منداڵن. ئامارەکەی روانگەی سوری ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا‌و گروپە توندڕەوەکانی سەر بەتورکیاش، کە لەبەرەکانی پێشەوەی ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن تورکیاوە بەکاردەهێنرێن، تێدایە کە (٢٥٧) چەکدار و (١٠) سەربازی تورکیان. هەروەها (٢٨٨) شەڕەڤان شەهیدبوون. هەرچەندە تورکیا باس لەوەدەکات «ئۆپەراسیۆنەکەی سەرکەوتوو بووە»، بەڵام رووبەڕووی رەخنەی تووند بوەتەوە بەهۆی سەرپێچیکردن لەمافەکانی مرۆڤ و ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، بەتایبەت لەلایەن ئەو گروپە توندڕەوانەی کەهاوکاری دەکەن لە لەشکرکێشییەکەدا لەسوپای نیشتمانی سوریا، کە سوپای ئۆپۆزسیۆنی سوریایەو پێشتر بەسوپای سوریای ئازاد بەناوبانگ بوون. راپۆرتێکی ئەمدواییانەی نیویۆرک تامیزی ئەمریکی یاداشتێکی دیپلۆماتکارێکی باڵای ئەمریکی لەسوریا بڵاوکردەوە کەچەکدارانی سەر بەتورکیا تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی «تاوانی جەنگ و پاکتاوی نەژادی»، کە باس لەوەدەکات لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا دیلیان کوشتووە لەگەڵ چەندین تاوانی دیکە. یاداشتەکە لەلایەن ویلیا‌م رۆوبەک، جێگری نێردەی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ تێکشکانی داعش نوسراوە، کە تێیدا رەخنە لەئیدارەی ترەمپ دەگرێت سەبارەت بەوەی بەشی پێویست کاریان نەکردووە بۆ راوەستاندنی داگیرکارییەکەی تورکیا. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، وەک رێکخراوی لێبوردنی (ئەمنستی) نیودەوڵەتی مانگی رابردوو رایانگەیاند کە بەڵگەیان هەیە لەسەر چالاکییەکانی چەکدارەکانی سەر بەتورکیا کە «تاوانی جەنگیان ئەنجامداوەو خەڵکی سڤیلیان کوشتووە و برینداریان کردوون». ئەم گروپانە لەژێر ئاڵای سوپای نیشتمانی سوریادا شەڕی زەمینی دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامدەدەن و مانگی رابردوو ئەردۆغان بە «موجاهید» ناوزەندی کردن. ئاماری ئۆفیسی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەریدەخات کە تائێستا نزیکەی (٣٠٠) چەکداری ئەم سوپایە بەدەستی هێزەکانیان کوژراون. ئامارەکە دەریشیدەخات کە (٤١٢) شەڕەڤان لەسەرەتای دەستپێکی داگیرکارییەکەی تورکیاوە شەهیدبوون جگەلەوەی «زیاتر لە (٤٠٠) هەزار کەس ئاوارەبوون کە (١٨) هەزاریان منداڵن. پێنج ئەندامی بەشی تەندروستی کە یارمەتی سڤیلە بریدارەکانیان داوەو چوار رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە». سەرەڕای ئەمانەش، لەدوای رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان تورکیا و ئەمریکا، داگیرکارییەکەی ئەنقەرە نەوەستاوەو بەردەوامە. رێککەوتنەکە کە لەنێوان ئەردۆغان و مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا واژۆکرا لەئەنقەرە لە ١٧ی تشرینی یەکەم، مۆڵەتی (١٢٠) کاتژمیریدا بەهەسەدە تا (٣٠) کم بکشێتەوە لەسنوری تورکیا-سوریا، ناوچەکانی نێوان شارۆچکەکانی گرێ سپی و سەرێکانی. هەرچەندە بەپێی ئاگربەستەکە دەبوو تورکیا شەڕی راگرتبا، بەڵام لەدواهەمین بەیاننامەیدا، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەزڵوم کۆبانێ رایگەیاند کە (١٨٢) شەڕەڤانیان شەهیدبووە لەدوای ئاگربەستەکە، جگەلەوەی تورکیا بەردەوامە لە «داگیرکردنی ناوچەکانی دەرەوەی گرێ سپی و تەلتەمر و سەرێکانی، ئەمەش ئاوارەبوون و مردنی سڤیلی لێکەوتووەوتەوە سەرەڕای ئەوەی ئێمە هێزەکانی خۆمان کشاندووەتەوە». «حکومەتی تورکیا‌و بەرە چەکدارەکانی لەساتی ئاگربەستەکەوە (١٠٨) هێرشی زەمینیان ئەنجامداوە، فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیان (٨٢) پێگەیان بۆمباران کردووە، لەکاتێکدا تۆپهاوێژەکانیان (١١٠) ناوچەی دەرەوەی رێککەوتنەکەیان کردووەتە ئامانج. هەموو ئەم هێرشانە ئەنجامەکەی شەهیدبوونی (١٨٢) سەرباز و برینداربوونی (٢٤٣)ی دیکە بوون». لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە کە تائێستا تەنها دوو سەربازی تورکی لەئۆپەراسیۆنەکەدا کوژراون و سوپای تورکیا بەهاوکاری گروپە چەکدارەکان توانیویانە نزیکەی (٨٠٠) شەڕکەری هەسەدە بکوژن، لەکاتێکدا چەندڕۆژێک لەمەوبەر لەزاری فەرماندەکانی گروپە توندڕەوەکانەوە بڵاویانکردەوە کە (١٥١) چەکداریان کوژراون و (٥٥٩)ی دیکەشیان برینداربوون.
هاوڵاتى له‌گه‌ڵ که‌مبوونه‌وه‌ى گوڕى خۆپیشاندانه‌کانى عێراق، داواى لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران و کابینه‌که‌ى که‌مبووه‌ته‌وه، سه‌رۆک وه‌زیرانیش جه‌خت له‌نزیکى گۆڕانکاریی وه‌زارى ده‌کاته‌وه. ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌کان و کوشتن و برینداربوونى ژماره‌یه‌کى زۆر خۆپیشانده‌ر، ئاستى داواکارى خۆپیشانده‌رانى له‌داواى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه، به‌رزبووه‌وه بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که به‌تایبه‌ت عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران. هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوانده‌کرا هه‌ینى رابردوو یه‌کلاکه‌ره‌وه بێت و خۆپیشانده‌ران به‌نیازى خۆپیشاندانى ملیۆنى بوون له‌ژێر ناوى «هه‌ینى رۆیشتن»، به‌ڵام ئاڕاسته‌ى رووداوه‌کان تاڕاده‌یه‌ک گۆڕا، حکومه‌ت به‌زه‌برى هێز رێگه‌ى گرت له‌خۆپیشانده‌ران و مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى شیعه‌کانیش په‌یامێکى بۆ پشتیوانى له‌چاکسازى راگه‌یاند، که‌زیاتر وه‌ک په‌یامى پشتیوانى له‌حکومه‌ت ده‌خوێنرێته‌وه. ئێستا عه‌بدولمه‌هدى کهنزیکبوو ببێته نێچیرێکى ئاسانى خۆپیشاندانه‌کان و لایه‌نه‌کان ده‌یانویست بهدهستلهکارکێشانهوهى خۆیان رزگار بکه‌ن، زیره‌کانه خه‌ریکى قۆستنه‌وه‌ى بارودۆخه‌که‌یه‌و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌یه‌وه ئه‌و خواستانه‌ى بسه‌پێنێت که‌پێشتر به‌هۆى فشارى لایه‌نه‌کانه‌وه ئاسان نه‌بوو بۆى بچێته‌سه‌ر. عه‌بدولمه‌هدى دوێنێ له‌په‌یامێکدا خۆپیشاندانه‌کانى به‌هه‌لێکى گرنگ ناوبرد، بۆ ئه‌نجامدانى چاکسازى بنه‌ڕه‌تى و فشار خستنه‌سه‌ر هێزه سیاسییه‌کان بۆ راستکردنه‌وه‌ى شکست و هه‌ڵه‌کانى دواى ساڵى 2003 و رازیبوونى لایه‌نه‌کان به گۆڕانکارییه‌کان. وتیشى « خۆپیشاندانەکان گرنگترین رووداون کەعێراق لەدواى ساڵى 2003 پێیدا تێدەپەڕێت، حکومەت هەوڵدەدات بۆ سەرکەوتنى داواکارى خۆپیشاندەران، خۆپیشاندانەکان یەکێک لەگرنگترین میکانیزمەکانى فشار‌و چاودێرکردنە بۆ بەدیهێنانى چاکسازى». له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق کهههفتهى رابردوو له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند عه‌بدولمه‌هدى رازییه ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه ئه‌گه‌ر هێزه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر جێگره‌وه‌ى رێکبکه‌ون، دوێنێ سه‌ردانى عادل عه‌بدولمه‌هدى کرد‌و جه‌ختیان له‌پشتیوانى هه‌وڵه‌کانى چاکسازى کرده‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌کى سیاسی ئاگادار له‌به‌غدا به هاوڵاتى راگه‌یاند »لایه‌نه‌کانى پێکهێنه‌رى حکومه‌ت، ئێستا مانه‌وه‌ى ئه‌م حکومه‌ته به‌باشتر ده‌زانن وه‌ک لهدهستلهکارکێشانهوهى، ده‌یانه‌وێت سه‌رۆک وه‌زیران بمێنێته‌وه‌و گۆڕانکاریی وه‌زارى بکرێت بۆ رازیکردنى خۆپیشانده‌ران». حکومه‌ته‌که‌ى عه‌بدولمه‌هدى که‌ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ى پێدرا، له‌لایه‌ن هه‌ردوو هاوپه‌یمانى فه‌تحى هادى عامریی و سائیرونى موقته‌دا سه‌دره‌وه پشتیوانى ده‌کرا، به‌ڵام سه‌در له‌پشتیوانیکردنى کشاوه‌ته‌وه. دوێنێ شه‌ممه سه‌در پشتیوانى بۆ داواى خۆپیشانده‌رانى به‌غدا ده‌ربڕى که داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى سه‌رۆک وه‌زیران ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌راورد به‌کاتى خۆپیشاندانه‌کان جموجۆڵه‌کانى له‌و باره‌یه‌وه که‌مبووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانیش کۆتایی بێت، ناڕه‌زایی خه‌ڵک کۆتایی نایه‌ت، له‌هه‌ر کاتێکدا بێت ئه‌گه‌رى دووباره ته‌قینه‌وه‌ى هه‌یه سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هێشتا نازانرێت به‌ته‌واوى دۆخه‌که به‌لایه‌کدا ده‌که‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى روونه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانیش کۆتایی بێت، ناڕه‌زایی خه‌ڵک کۆتایی نایه‌ت، له‌هه‌ر کاتێکدا بێت ئه‌گه‌رى دووباره ته‌قینه‌وه‌ى هه‌یه «خه‌ڵک برسیه، ناڕازییە، گه‌نده‌ڵى هه‌یه، بشچێتهوه ماڵه‌وه ناڕه‌زاییه‌کانى کۆتایی نایه‌ت». باسى له‌وه‌شکرد، هه‌ردوولا هه‌م حکومه‌ت هه‌م خۆپیشانده‌ران سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و داواکارییه‌کانیان، بۆیه زه‌حمه‌ته بزانرێت به‌ته‌واوى دۆخه‌که به‌کوێ ده‌گات. ئێستا گۆڕه‌پانى سیاسی عێراق و هه‌ڵوێستى لایه‌نه سیاسییه‌کان جۆره متبونێکى پێوه دیاره، لایه‌نه‌کان و خه‌ڵک چاویان له‌ده‌نگ و جموجۆڵه‌کانى شه‌قامه که‌خه‌ریکه به‌ره‌و که‌مبونه‌وه ده‌چێت. حه‌سه‌ن ئالى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتى راگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تاوه داواکارى خۆپیشانده‌ران بۆ خزمه‌تگوزاریی بوو، به‌ڵام دواتر گۆڕا بۆ سیاسی و داواى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌یان کرد، ئه‌وه‌ش زیانى به‌خۆپیشاندانه‌کان گهیاندو ژماره‌یه‌کى زۆر خه‌ڵک کوژران و برینداربوون. وتیشى «لایه‌نه سیاسییه‌کان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى به‌گۆڕینى حکومه‌ت و سه‌رۆک وه‌زیران هیچ له‌بارودۆخه‌که ناگۆڕێت، به‌ڵکو گۆڕانکاریی له‌هه‌ندێک له‌وه‌زاره‌ته‌کان بکرێت و داواى خه‌ڵک جێبه‌جێبکرێت». به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌کان، ئێران رۆڵى سه‌ره‌کى هه‌یه له‌مانه‌وه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدیدا له‌کاتێکدا نزیک بوو به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه بکه‌وێت و عێراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ببات. ئاژانسى فرانس پرێس دوێنێ بڵاویکرده‌وە، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى ئێران و هێزه سیاسییه عێراقییه‌کان به‌ڕێوه‌چووه‌و له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئێستا‌و کۆتایی هێنانى خۆپیشاندانه‌کان به‌هێز رێککه‌وتوون. کۆتایی مانگى رابردوو ئاژانسى ئه‌سۆشێتید پرێس ئاماده‌بوونى قاسم سلێمانى له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئه‌منى عێراقى له‌جیاتى عادل عه‌بدولمه‌هدى ئاشکراکرد، که به‌رپرسانى عێراقى تووشى سه‌رسوڕمان کردبوو، به‌پێی ئاژانسه‌که سلێمانى به‌ڵێنى سه‌رکوتکردنى خۆپیشاندانه‌کانى داوه. تائێستا دیار نییه گۆڕانکاریی وه‌زاری که عادل عه‌بدولمه‌هدى نیازى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى نیشانداوه تاچه‌ند خۆپیشانده‌رانى توڕه رازى ده‌کات، دیاریش نییه کام وه‌زیرانه گۆڕانکاریی وه‌زاریی ده‌یانگرێته‌وه. پێده‌چێت زۆربه‌ى هێزه سیاسییه‌کان مانه‌وه‌ى حکومه‌تى ئێستا ره‌تنه‌که‌نه‌وه، به‌وپێیه‌ى خۆپیشاندانه‌کان هه‌موو سیاسه‌تمه‌داران و هێزه سیاسییه‌کانى دواى ساڵى 2003یان کردبووه ئامانج و دژى ده‌وه‌ستانه‌وه‌و به‌هۆکارى شکسته‌کانیان داده‌نان. مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌دارى دیارى کورد که‌دوو خول ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق بووه به هاوڵاتى راگه‌یاند «هه‌رده‌بێت ئه‌م ره‌وشه به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان کۆتایی بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر حکومه‌ت داواکارییه‌کانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بکات و لێکۆڵینه‌وه له‌شه‌هیدبوون و برینداربوونى خۆپیشانده‌ران بکه‌ن». پێشیوایه، ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌م حکومه‌ته بهێڵێته‌وه و هێزه‌کانیش به‌وه رازى بکات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌حمود عوسمان پێیوایه، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت بشمێنێته‌وه حکومه‌تێکى لاواز ده‌بێت، عادل عه‌بدولمه‌هدى ناتوانێت وه‌ک پێشوو کاربکات، ره‌نگه هێزه سیاسییه‌کانیش ناکۆکییان بۆ دروستبێت، به‌ڵام هێشتا دۆخه‌که زۆر روون نییه. دواى وه‌رگرتنى جۆرێک لهگرهنتى بۆ مانهوهه، له‌ئێستادا حکومه‌تى عێراق هه‌وڵه‌کانى چڕکردووه‌ته‌وه بۆ ره‌وانه‌کردنى بودجه‌ى ساڵى داهاتوو بۆ په‌رله‌مانى عێراق به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندکردنى. دوێنێ شه‌ممه محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌په‌یامێکدا داواى له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کرد په‌له بکات له‌ناردنى پڕۆژه‌ى بودجه بۆ په‌رله‌مان. حه‌لبوسى وتیشى «به‌ته‌واوى به‌کارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران ره‌تده‌که‌ینه‌وه، ده‌بێت پارێزگارى لهخۆپیشاندانى ئاشتیانه بکرێت». باسى له‌وه‌شکرد، ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى نیشتیمانى راده‌گه‌یه‌نێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ى سێ سهرۆکایهتییهکهو ئه‌کادیمییه‌کان و مه‌رجه‌عیه‌ته ئاینییه‌کان و چین و تووێژه‌کان، بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، به‌پێی خشته‌یه‌کى کاتى دیاریکراو.
لاڤین مەحمود په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شوێنه‌ى خوێندکارێک لهقوتابخانهیهکى سنورى پارێزگاکه پاکی کرده‌وه مه‌نهۆڵ نه‌بووه، به‌ڵکو ئاوى پۆله‌کان بووه که‌دواى شۆردنیان له‌و شوێنه کۆبووه‌ته‌وه. رۆژى سێشه‌ممه 5ى تشرینى دووه‌مى 2019 وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم لابردنى به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌یه‌کى له‌هه‌ولێر راگه‌یاند، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند وێنه‌یه‌ک که‌تێیدا خوێندکارێک ده‌رده‌که‌وێت که «مه‌نهۆڵێک» پاکده‌کاته‌وه و ژماره‌یه‌ک که‌سیش لهدهوروبهرى وه‌ستاون و سه‌یرى ده‌که‌ن. نه‌وزاد عه‌بدوڵا، به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر به هاوڵاتى وت»ئه‌وه‌ى ئه‌و منداڵه پاکى کردۆته‌وه مه‌نهۆڵ نیه ئاوى پۆله‌کانه کهدهشۆرێت له‌وێدا کۆبۆته‌وه به‌پێى قسه‌ى مامۆستایه‌ک له‌و خوێندنگایه‌دا وێنه‌که کاتێک گیراوه به‌ڕێوبه‌رو یاریده‌در پاکیان ده‌کرده‌وه«. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه منداڵه‌که پێى وتوون حه‌زده‌کات هاوکارییان بکات و خۆیان وێنه‌که‌یان بڵاوکردووه‌ته‌وه، وانیشانیان داوه به‌هه‌ماهه‌نگى ئه‌م کاره‌یان کردووه بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ى خوێندنگاکه، به‌ڵام له‌دواییدا به‌خراپ به‌سه‌ریاندا شکایه‌وه. نه‌وزاد عه‌بدوڵا وتیشى «زۆر هه‌ڵه‌یه منداڵ به‌و شێوازه کارى پێبکرێت، ده‌رچوونه له‌سیستمى بریتش کاونسڵ.» بریتش کاونسڵ، سیسته‌مێکه کهدهزگاى بریتش کاونسڵى به‌ریتانى لهقوتابخانهکانى هه‌رێم په‌یڕه‌وى ده‌کات، به‌پێی سیسته‌مه‌که ده‌بێت که‌سوکارى خوێندکار یارمه‌تى قوتابخانه‌کان بده‌ن بۆ دابینکردنى پێداویستییه‌کان. به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه به‌ڵێننامه به‌و به‌ڕێوه‌به‌ره پڕده‌کرێته‌وه که‌جارێکى تر له‌هه‌ر شوێنێکى تر بێت به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خوێندکارانى دیکه‌دا نه‌کات، چونکه ئه‌وه «یاسا شکاندنه«. دواى دورخستنه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رى خوێندنگاکه، دوو راى جیاواز له‌نێوان مامۆستاکاندا دروستبووه، به‌شێک له‌مامۆستایان پێیانوایه بڕیارێکى دروسته‌و به‌شه‌که‌ى دیکه‌یان ره‌خنه‌ى توند له‌بڕیاره‌که‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده ده‌گرن. هێمن عومه‌ر، مامۆستاى خوێندنگای ئاماده‌یى نه‌غه‌ده‌ى کچان له‌سلێمانى به هاوڵاتى وت «منداڵى من بوایه ده‌ستخۆشیم لێده‌کرد، چونکه لهئهوروپاو وڵاتانى پێشکه‌وتوو مناڵه‌کان پۆل و توالێتى قوتابخانه‌کانى خۆیان پاکده‌که‌نه‌وه، فێرده‌کرێن ژینگه‌که‌ى خۆیان پاکوخاوێن رابگرن». وتیشی»مامۆستایه‌ک مه‌نهۆڵى قوتابخانه به‌قوتابیه‌کان پاکبکاته‌وه زۆر له‌و مامۆستایه باشتره مناڵه‌کان بکاته دۆست و لایه‌نگرى حزبێک». مامۆستا هێمن پێشیوابوو ئیشى گرنگتر ئه‌وه‌یه حکومه‌ت ده‌ستى حزب له‌قوتابخانه‌کان ببڕێت، «با دانانى به‌ڕێوه‌به‌رو پۆسته‌کانى په‌روه‌رده بهتهزکییهى حزب نه‌بێ، با ئیجرائات له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش بکه‌ن». «به‌هۆى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى کهتهعینات راگیراوه کارگوزار بۆ قوتابخانه‌کان دانه‌مه‌زراوه، زۆربه‌یان خانه‌نشین کراون چیدى پێوستمان بهکارگوزار نییه، به‌ڵکو پێوسته خۆمان و قوتابیه‌کانیش فێربین خزمه‌تى قوتابخانه‌کانمان بکه‌ین»، مامۆستا هێمن واى وت. ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى له‌کاره‌که‌ى دوورخراوه‌ته‌وه ئێستا کراوه‌ته‌وه به‌مامۆستا لهقوتابخانهکهى خۆى له‌هه‌ولێر. نیاز حه‌سه‌ن، مامۆستاى خوێندگای قزله‌ری تێکه‌ڵاو به هاوڵاتى وت «له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم خوێندکار ئه‌و کارانه بکات، خوێندکارى ئێستا ئاوایه حه‌زئه‌کات هه‌مووکارێک بکات له‌ناو خوێندنگه به‌س وانه نه‌خوێنێت، من زۆرجار له‌سه‌ر ئه‌و کارانه خوێندکارم سزا داوه یان توڕه بووم لێیان». وتیشی»دورخستنه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره له‌کاره‌که‌ى به‌سته‌م ده‌زانم». بڕیاره‌که‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان کاردانه‌وه‌ى زۆرى لێکه‌وته‌وه، به‌شێک له‌به‌کارهێنه‌رانى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌ستیانکرد به‌دانانى وێنه‌ى خوێندکارانى وڵاتانى دیکه به‌تایبه‌تى یابان که‌پێکه‌وه ته‌والێتى قوتابخانه‌کان پاکده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام به‌شێکى تریان ده‌ستخۆشیان له‌بڕیاره‌که کردووه. سه‌ردار عه‌لى سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده له‌لێدوانێکدا به هاولاتى وت»له‌یابان هه‌موو خوێندکاره‌کان هاوکارى یه‌کن بۆ پاککردنه‌وه‌ى خوێندنگا، به‌شێوه‌یه‌ک نه توالێت یاخود زێراب پاکبکاته‌وه بهخوێندنگا، چونکه ئه‌و منداڵانه ناسکن و به‌رگرییان که‌مه، ته‌نها ئه‌و شوێنانه پاک بکاته‌وه که‌شوێنى خۆیه‌تى نه‌ک توالێت و زێراب و ژوورى به‌ڕێوبه‌ر». وتیشی»بڕیاره‌که‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده زۆر به‌په‌له بوو ره‌نگه به‌و شێوه‌یه‌ش نه‌بێت که ئه‌و وێنه‌یه بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و مدیره‌که لابردرا، ئێستا ئێمه خوێندنگامان هه‌یه (١٢٠٠) خوێندکار ى تیادایه، یه‌ک کارمه‌ندى پاککه‌ره‌وه‌ى نیه، ره‌نگه به‌ڕێوبه‌ریش ناچار بێت به‌خوێندکار پاکى بکاته‌وه « سه‌ردار باسى له‌وه‌شکرد له‌سیسته‌مى ( بریتش کاونسڵ) که ئێستا له‌هه‌رێم په‌یڕه‌وده‌کرێت، ئیداراتى خوێندنگا مامۆستا‌و که‌سوکارى خوێندکار ده‌بن بهپرۆسهیهک بۆ به‌ڕێوەبردنى خوێندنگا . هه‌روه‌ها له رێگه‌ى لیژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى ده‌ره‌کییه‌وه که له‌سێ که‌س پێکدێت، ئه‌و لیژنه‌یه هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و کارانه‌ى که‌کراوه. جه‌ختیشیکرده‌وه، ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره‌وه کردویه‌تى ناچێته چوارچێوه‌ى ئه‌و سیسته‌مه‌وه.
شاناز حه‌سه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده جه‌ختده‌کاته‌وه به‌دامه‌زراندنى مامۆستایانى گرێبه‌ست، کێشه‌ى که‌مى میلاکاتى په‌روه‌رده پڕنابێته‌وه، بۆیه کارده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ بکرێنه گرێبه‌ست. له‌هه‌رێمى کوردستان زیاتر له (5500) مامۆستاى گرێبه‌ست هه‌یه‌و نزیکه‌ى (11) هه‌زار وانه‌بێژ هه‌یه، حکومه‌تى هه‌رێمیش له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا بڕیاریدا مامۆستایانى گرێبه‌ست به‌هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێنێت. عومه‌ر محه‌مه‌د، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به هاوڵاتى وت «له‌ئێستادا بڕیاره‌که ته‌نیا بۆ مامۆستاى گرێبهستهو ئێمه ته‌نیا داوامان کردووه دامه‌زراندنمان بۆ بکرێت، به‌تایبه‌ت داواى مامۆستاى گرێبه‌ستمان نه‌کردووه«. وتیشى»میلاکاتى په‌روه‌رده زۆر که‌مه بۆ ئه‌مساڵى خوێندن بۆیه به‌مامۆستاى وانه‌بێژ پڕده‌بێته‌وه نه‌ک ته‌نیا گرێبه‌ست». به‌پێی بڕیاره‌که‌ى حکومه‌ت، هه‌موو مامۆستایانى گرێبه‌ست له‌کاتى دامه‌زراندنیاندا، ئه‌و ساڵانه‌ى به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست مامۆستا بوون بۆیان ده‌کرێت به‌خزمه‌ت. عه‌تا ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆکى یه‌کێتى مامۆستایان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»ئه‌وه بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌و تائێستا روونکردهوهى زۆر نیه، ته‌نیا ئه‌وه زانراوه که‌هه‌موو مامۆستا گرێبه‌سته‌کان ده‌گرێته‌وه«. وتیشى «ئه‌و ساڵانه‌ى که به‌گرێبه‌ست کاریان کردووه به‌خزمه‌ت بۆیان ئه‌ژمارده‌کرێت، به‌ڵام مامۆستاى وانه‌بێژ چه‌ند ساڵ خزمه‌تى هه‌بێت بۆى ئه‌ژمار ناکرێت». ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد ئێستا په‌رته‌وازه‌ییه‌ک هه‌یه لهمیلاکات و لهپهروهردهکانى ده‌ره‌وه که‌مى میلاک زۆره، بۆیه پێویسته دواى مامۆستاى گرێبه‌ست کار بۆ مامۆستاى وانه‌بێژ بکرێت و «له‌مه‌ودوا کار بۆ مامۆستاى وانه‌بێژ بکرێت، چونکه به‌کۆى مامۆستایانى وانه‌بێژو گرێبه‌ست ئینجا میلاکاتى په‌ره‌ورده پڕ ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته هه‌مووى بکرێته هه‌میشه‌یى». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه مامۆستاى وانه‌بێژ مافیانه بکرێنه گرێبه‌ست، «هیچیان له‌مامۆستاى گرێبه‌ست که‌متر نیه‌و بۆشاییه‌کى زۆریان به‌تایبه‌ت لهپهروهردهکانى ده‌ره‌وه پڕ کردۆته‌وه«. باسى له‌وه‌شکرد ئێستا کێشه‌ى ئه‌و مامۆستایانه‌مان هه‌یه که‌مامۆستا بوون، به‌ڵام ئیستا گۆڕاون بهڕێنماییکهرى په‌روه‌رده‌یى کهتوێژهرهکان ده‌گرێته‌وه که له‌بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تدا روون نیه، بۆیه پێویسته کار بۆ ئه‌وانیش بکرێت. بڕیاره سبه‌ینێ مامۆستایانى وانه‌بێژ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانى هه‌رێم خۆپیشاندان بکه‌ن و داواى دامه‌زراندنیان بکه‌ن. جگه له‌مامۆستاى گرێبه‌ست و وانه‌بێژ، ژماره‌یه‌ک مامۆستا له‌ناوه‌نده‌کانى خوێندن وانه ده‌ڵێنه‌وه که به‌مامۆستاى خۆبه‌خش ناسراون، به‌ڵام چاره‌نوسى ئه‌وانه به‌نادیارى ماوه‌ته‌وه. نه‌وزاد عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «مامۆستاى گرێبه‌ست وه‌ک بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى لێداوه، ده‌کرێنه ههمیشەیى». وتیشى»مامۆستاى خۆبهخشیشمان هه‌یه، به‌ڵام ئیستا ته‌نیا مامۆستاى گرێبه‌ست بڕیارى لێدراوه‌و له‌دواییدا ده‌کرێت کار بۆ مامۆستاى وانه‌بێژو خۆبه‌خش بکرێت». نه‌وزاد ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد به‌مامۆستاى گرێبه‌ست تائاستێک که‌مى میلاکات پڕده‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر پێویستمان به‌مامۆستاى وانه‌بێژیش ده‌بێت بکرێنه گرێبه‌ست به‌تایبه‌ت لهپهروهدره دووره ده‌سته‌کان که‌زۆربه‌ى مامۆستاى وانه‌بێژ پڕیان کردۆته‌وه.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم قایمقامى قه‌زاى شه‌نگال ئاماژه به‌وه‌ده‌دات داعش و چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانى ئه‌ردۆغان کهدارودهستهى تورکیان مه‌ترسین له‌سه‌ر شه‌نگال و داوایان له‌په‌که‌که کردووه بیانوو نه‌داته ده‌ستیان. مه‌حما خه‌لیل، قایمقامى قه‌زاى شه‌نگال له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات له‌ناو شه‌نگالدا چه‌ند جۆرێک هێزى چه‌کدارى تێدایه که‌پێکهاتوون له‌هێزى په‌که‌که‌و یه‌په‌ژه‌و حه‌شدى شه‌عبى و هێزى ئێزیدخانى حه‌یده‌ر شه‌شۆ. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت «هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌کى پارتى له‌ناو شه‌نگالدا بوونیان نییه‌و حه‌شدى شه‌عبى رێگه نادات بچنه ناو شه‌نگال». ناوبراو جه‌خت له‌وه‌ش ده‌کاته‌وه که تائێستا به‌غداو حکومه‌تى هه‌رێم یه‌ک فلس هاوکارییان نه‌کردووین بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شه‌نگال. هاوڵاتى: دۆخى شه‌نگال له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌کى گشتى چۆنه؟ مه‌حما خه‌لیل: دۆخێکى خراپه به راستى، مهئساوییه، مه‌ترسییه‌کى گه‌وره له‌سه‌ر شه‌نگاله له‌دواى رووداوه‌کانى 16ى ئۆکتۆبه‌ر دۆخه‌که زیاتر خراپ بووه‌و جموجۆڵى داعش زۆره، په‌که‌که له‌ناو شه‌نگالدان و خه‌ڵکى شه‌نگال دڵگرانن و ده‌خوازن چه‌کدارى په‌که‌که له‌وێ نه‌مێنێت، چونکه لهههفتهیهدا دووجار فرۆکه‌ى جه‌نگى تورکى بۆردومانى په‌که‌که‌ى کردووه، هۆزه عه‌ره‌به‌کان پیاوى ئه‌وان داعش بوون، ئه‌وانه‌ش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و بۆ خۆیان مه‌ترسین له‌سه‌ر دۆخى شه‌نگال. هاوڵاتى: فرۆکه‌ى جه‌نگى تورکى چه‌ند جار بۆردومانى په‌که‌که‌ى کردووه له‌شه‌نگال؟ مه‌حما خه‌لیل: هه‌فته‌ى ڕابردوو فرۆکه جه‌نگیه‌کانى تورکیا دووجار بۆمبارانى په‌که‌که‌یان کردووه گه‌لێک رۆژ له‌ناحیه‌ى سنونێ و خانه‌سور بۆرودمانیان کردووه‌و قوربانى هه‌یه له‌ناو چه‌کدارى په‌که‌که و ناهێڵن خه‌ڵک بیانبینن. هاوڵاتى: له‌ناو شه‌نگال چه‌ند گروپ و هێزى چه‌کدارى جیاوازى تێدایه، ئایا پێویستان به‌م هه‌موو چه‌کداره جیاوازانه هه‌یه؟ مه‌حما خه‌لیل: په‌که‌که و یهبهشهیهو هێزى حه‌شدى شه‌عبى و سیلاحیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و هه‌زاران که‌س ده‌بن، خه‌ڵکى شه‌نگال رازى نین ئه‌و هێزانه له‌ناو شه‌نگالدان، چونکه بوونه‌ته هۆى مه‌ترسى بۆ سه‌ر خه‌ڵکه‌که، چونکه ئه‌گه‌ر ئاسایشێکى باش هه‌بێت لازمه ره‌زامه‌ندى دانیشتوانى شه‌نگالى تێدا بێت و پرۆفیشناڵ و مه‌شقپێکراو بن. هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌کى پارتى له‌ناو شه‌نگالدا بوونیان نیه هاوڵاتى: پێشمه‌رگه‌ى پارتى له‌ناو شه‌نگالدا هه‌یه؟ مه‌حما خه‌لیل: له‌ناو شه‌نگالدا هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌کى پارتى تێدا نییه‌و لهدهوروبهرى شه‌نگالن، نه پێشمه‌رگه‌ى پارتى و نه پێشمه‌رگه‌ى یه‌کێتى له‌ناو شه‌نگالدا نین و حه‌شدى شه‌عدى رێگه‌نادات بچنه‌وه شه‌نگال، پارتى و یه‌کێتى قوربانیى گه‌وره‌یان له‌پێناو شه‌نگالدا داوه. هاوڵاتى: هه‌ندێ چاودێرى سیاسى و سه‌ربازى ده‌ڵێن دواى 3ى ئاب 2014 که‌داعش شه‌نگالى داگیرکرد، پارتى تۆمه‌تبارکرا که شه‌نگالیان به‌جێهێشتووه؟ ئه‌م قسه‌یه تاچه‌ند دروسته؟ مه‌حما خه‌لیل: ئه‌و قسه‌یه راستى تێدا نییه، منیش نیگه‌ران بووم که‌هێزى پێشمه‌رگه شه‌نگالیان به‌جێهێشت، خۆتان ده‌زانن پێشمه‌رگه لهڕومادى و سه‌ڵاحه‌دین و موسڵدا هه‌بوون، به‌ڵام هێزو ئه‌سله‌حه‌ى داعش زۆر بوو چه‌کێکى که‌م و لاواز له‌ده‌ستى پێشمه‌رگه‌دا هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانن که‌کێ شه‌نگالى رزگار کرد، راسته رۆژى 3ى ئاب که‌مته‌رخه‌مى هه‌بووه له‌لایه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌وه، به‌ڵام هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان شه‌نگالى رزگار کرد‌و (519) شه‌هید له‌پێناو رزگارکردنى شه‌نگالدا دراوه، کهپێشمهرگهى کوردستان بوون، چ پارتى و چ یه‌کێتى و چ ئه‌وانه‌ى له‌چیاى شه‌نگال به‌رخودانیان کردووه. هاوڵاتى: ئێوه ناتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزى په‌که‌که بکه‌ن که‌ڕۆڵیان هه‌بووه لهڕزگارکردنى شه‌نگالدا؟ مه‌حما خه‌لیل: خه‌ڵکى شه‌نگال له‌سه‌دا 80%یان ئاواره‌ن و به‌شێکى زۆریان له‌هه‌رێمى کوردستانن و ئه‌وانى دیکه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى وڵات، په‌که‌که ئاسته‌نگ دروستده‌کات و منداڵى خه‌ڵک به‌زۆر چه‌کدار ده‌کات، خه‌ڵکى شه‌نگال له‌ناو په‌که‌که‌دا هه‌یه‌و ئێمه داوامان کردبوو بێنه ناو ریزى پۆلیس و پۆلیسى پاسه‌وانى سنوور، ئه‌مه‌ى په‌که‌که ده‌یکات نه له‌به‌رژه‌وه‌ندى شهنگالدایهو نه له‌به‌رژه‌وه‌ندى عێراقدایه، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌که‌که ناکه‌ین و حکومه‌تى به‌غدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن، په‌که‌که هێزێکى عێراقى نییه تا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین. هاوڵاتى: ئایا مه‌ترسى له‌سه‌ر شه‌نگال هه‌یه به‌شێوه‌یه‌کى گشتى که‌جارێکى دیکه خه‌ڵکه‌که‌ى ئاواره ببنه‌وه؟ مه‌حما خه‌لیل: سوپاى تورکى و دیکتاتۆریه‌تى تورکى جارێکى دیکه ده‌یانه‌وێت شه‌نگال بۆردومان بکه‌ن و ئه‌و خه‌ڵکه‌ى ماوه‌ته‌وه ئاواره‌ى بکه‌ن. قه‌زیه‌ى په‌که‌که قه‌زییه‌ى به‌غداو ئه‌نقه‌ره‌یه، چۆن به‌غدا ده‌هێڵێت په‌که‌که بیانوو بدات به‌ده‌سته‌وه ته‌جاوز بکاته سه‌ر خاکى شه‌نگال، نابێت په‌که‌که ده‌رفه‌ت بداته تورکیا و بیانوى بداتێ که‌سبه‌ینێ هێرش بکرێته‌سه‌ر شه‌نگال و دیمۆگرافى ناوچه‌که تێکبدات. ئه‌ردۆغان دوژمنمانه‌و له‌به‌ر ده‌رگاماندایه، نابێت په‌که‌که بیانوو بداته‌ده‌ست تورکیا بۆ بۆردمان و هێرشبکاته سه‌ر شه‌نگال، به‌ڵام کێ واى کردووه ئه‌ردۆغان بێته به‌رده‌رگامان، په‌که‌که بووه. ئێمه چوار مانگه به‌یاننامه‌مان ده‌رکردووه‌و هاوارمان کردووه کهمهترسییهکى گه‌وره له‌سه‌ر شه‌نگال هه‌یه، چونکه هێزى توندڕه‌وى تورکیا چ داعش و هێزه ئیسلامییه‌کانى دیکه کهدهستکردى تورکیا‌و ئه‌ردۆغانن، ئه‌مانه مه‌ترسین له‌سه‌ر شه‌نگال. هاوڵاتى: هێزه‌که‌ى حه‌یده‌ر شه‌شۆ کهحزبى ئێزیدى دیموکراتى هه‌یه‌و سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات، ئه‌و هێزه چۆنن؟ مه‌حما خه‌لیل: حه‌یده‌ر شه‌شۆ ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تیه یه‌کێتییه‌و ئێمه رێزى ده‌گرین و حه‌یده‌ر شه‌شۆ به‌رخودانى کرد‌و هێزه‌که‌ى له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمه‌و هێزه‌که‌یان له‌باشورى چیاى شه‌نگالدان و نزیک مه‌زارى شه‌ره‌فه‌دینه، ئه‌وان به‌رخودانیان به‌رده‌وام بووه‌و هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نییه. هاوڵاتى: حه‌شدى شه‌عبى پارێزگارى له‌خه‌ڵکى شه‌نگال ده‌که‌ن؟ یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تر له‌وێن؟ مه‌حما خه‌لیل: حه‌شدى شه‌عبى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان کارده‌که‌ن و بۆ بازرگانى و دزى و تاڵانى هاتوونه‌ته شه‌نگال و ئێمه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناکه‌ین. فرۆکه جه‌نگیه‌کانى تورکیا هه‌فته‌ى رابردوو دووجار بۆردومانى شه‌نگالیان کردووه هاوڵاتى: دۆخى شه‌نگال که‌ئه‌م هه‌موو جۆره هێزه‌ى تێدایه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟ مه‌حما خه‌لیل: ده‌بێت ئه‌منیه‌ت و ئاسایش بۆ شه‌نگال بگه‌ڕێته‌وه‌و هێزێکى هاوبه‌ش دروستبکرێت، شه‌نگال دۆسیه‌یه‌کى ئه‌منى و سیاسیه، وه‌کو ساڵى 2014 سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌که‌دا هێزى هاوبه‌ش دروستبکه‌ن. رێکه‌وتنى سیاسى له‌نێوان هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر شه‌نگال ئه‌نجامبدرێت، پۆلیس له‌ناو شار ئه‌منییه‌ت بپارێزێت و له‌ده‌ره‌وه‌ى شه‌نگال هێز هه‌بێت بۆ پاراستنى سنوره‌کانى، تابتوانرێت خزمه‌تگوزارییه‌کان بگه‌یه‌نرێته‌وه شه‌نگال و خه‌ڵکه‌که‌ى قه‌ره‌بووى زیانه‌کانى داعشیان پێبدرێتهوهو دادگا کارى خۆى بکات، نه‌ک عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌کان له‌شوێنى دادگاکان کارنه‌که‌ن. تاخه‌ڵکى شه‌نگال بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه ناو ماڵ و حاڵى خۆى. هاوڵاتى: هیچ بودجهیهکت له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شه‌نگال که به‌فه‌رمى قایمقامى شهنگالیت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه؟ مه‌حما خه‌لیل: نه هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراق یه‌ک فلس چیه نه‌یداوه به‌ئێمه تائێستا، حکومه‌تى عێراق پاره بۆ ئێزییدییه‌کان خه‌رج ناکات که‌ده‌زانێت هه‌م ئێزیدین و هه‌م کوردیشین، هه‌ندێ خزمه‌تگوزارى هه‌یه له‌ناو پارێزگاى نه‌ینه‌وادا، به‌ڵام هێشتا خزمه‌تگوزارى پێویست نییه له‌ناو شه‌نگالدا. هاوڵاتى: حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مه ده‌زانێت که له‌به‌ر ئێزیدى بوون و کوردبوون به‌غدا پاره‌تان بۆ خه‌رج ناکات؟ مه‌حما خه‌لیل: نازانم بۆچی؟ شه‌نگال دەبێت ئاوه‌دان بکرێته‌وه‌و هه‌موو رێگاوبانه‌کان چاکبکرێتهوهو قه‌ره‌بووى هاوڵاتیانى شه‌نگال بکرێته‌وه دوو تا سێ ملیار دۆلارى ده‌وێت له‌م قۆناغه‌دا بۆ گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى باش بۆ شاره‌که، به‌ڵام به‌شێوه‌ى گشتى نزیکه‌ى 10 ملیار دۆلارى ده‌وێت تا شه‌نگال بگه‌ڕێنینه‌وه دۆخه‌که‌ى پێشترى. هاوڵاتى: بۆچى ئاواره‌کان ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ شه‌نگال؟ مه‌حما خه‌لیل: ئه‌گه‌ر ئاسایش و ئارامى هه‌بێت و قه‌ره‌بووى خه‌ڵکه‌که‌ى بکرێته‌وه‌و په‌که‌که له‌شه‌نگال ده‌ربچێت وڵاتانى نێوده‌وڵه‌تیش ئاماده‌ن هاوکارى خه‌ڵکى شه‌نگال بکه‌ن، له‌کۆى (560) هه‌زار که‌س (360) هه‌زار ئاواره له‌هه‌رێمى کوردستاندا و له‌که‌مپه‌کاندا ده‌ژین. هاوڵاتى: وه‌ک چۆن خه‌ڵکى شه‌نگال دابه‌شبوون به‌سه‌ر هێزه جیاوازه‌کانى شه‌نگالدا، ده‌وترێت ئێستا شه‌نگال چه‌ند میرێکى هه‌یه؟ مه‌حما خه‌لیل: نانا برام ئێستا شه‌نگال یه‌ک میرى هه‌یه که له‌لالش هه‌ڵبژێردراوه‌و ئه‌ویش میر ته‌حسین بهگهو هه‌موو ئه‌و میرانه‌ى تر خه‌ڵکیان له‌گه‌ڵدا نییه‌و میرى ساخته‌ن و تۆز‌و بان. زۆر سوپاس بۆ رۆژنامه‌ى هاوڵاتى که رۆڵ و ده‌نگى ئێوه باش بووه بۆ کوردستان و مافى مرۆڤ به‌تایبه‌ت بۆ شه‌نگالییه‌کان که‌ده‌نگ و ره‌نگى ئێمه‌تان گه‌یاندووه
رۆژنامەی گلۆب ئەند مەیڵ وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا زیاتر لەسێ ساڵ لەمەوبەر، بەرەیەکی بچووکی نێو سوپای تورکیا هەوڵیاندا کودەتا بەسەر حکومەتدا بکەن. کودەتاکە لەبەیانیدا خامۆش بوو دوای ئەوەی (٢٠٠) کەسی تێدا کوژرا، بەڵام لەناوەراستی ئەو شەوەدا ئەمە یەکلایی نەببووەوە کاتێک رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ناوینا «دیارییەک لەلایەن خودا»وە. هەر بەڕاستی ئەوە دیارییەک بوو کەبەردەوام بوو لەبەخشین. ئەم کودەتایە وەک پاساوێک خزمەتی کرد بۆ گرتن، پاکتاوکردن، خستنە لیستی رەشی هەزارەها کەس بەبێ بەڕێوەچوونی دادگا‌و هەموو ئەمانەش گرەنتی ریفراندۆمێکیان کرد کە بەشێوەیەکی بەرچاو دەسەڵاتەکانی سەرۆکی فراوان کرد. سەنگی سەدەیەکی دامودەزگاکان لەماوەی کەمتر لەساڵێکدا دەستی بەسەرداگیرا، بەڵام کودەتاکە هەموو ئەو شتانەی نەکردە دەسکەوت کە ئەردۆغان و هاوپەیمانەکانی هیوایان بۆ دەخواست: شکستی خوارد لەیەکخستنی وڵاتێکی دوو جەمسەری ئایدیۆلۆجی. بۆیە حکومەت هەوڵیدا بەزۆر ئەنجامی بدات، ئەویش جوڵاندنی میدیا‌و ئامرازە تەرفیهیەکان بوو بۆ هاندانی هاوسۆزی نەتەوەیی، ناولێنانەوەی شارۆچکەو شوێنەکانی تر بوو بەناوی قوربانییەکانی کودەتاکەوە، هەروەها رێکخستنی بێداری دیموکراسی بەرفراوان و داهێنانی پشوویەکی فەرمی بۆ کودەتاکە کەمەبەست لێی بوون بەگرنگترین پشووی نەتەوەیی بوو. بەڵام نیوەی وڵاتەکە کە لەبەرەی ئۆپۆزسیۆن بوون هەر لەگەڵ دۆخەکەدا دەڕۆشتن بەبێ گوێدان و بایەخدان. وا هەست نەدەکرا کە ئەوە شەڕی ئەوان بێت هێندەی ململانێی دەسەڵات بوو لەنێوان دوو پارێزگاری ئایینی‌دا کەپێشتر هاوپەیمان بوون: ئەردۆغان و فەتحوڵا گولەنی دوورخراوە. بەڵام ئەوەی کودەتاکە نەیتوانی بیخاتەڕوو، رەنگە کوردەکان بیکەن. کوردەکان لەمێژە وەک دێوەزمە لەوڵاتەکدا چەسپاون؛ هەر لەهەشتاکانی سەدەی رابردووەوە. نیگەرانی تورکیاش بەتەواوی بێ بنەما نییە - وڵاتەکە ماوەی ٣٥ ساڵە شەڕ لەگەڵ نەیارانی کورد دەکات. بۆیە ئەو ئەرکە ئەوەندە گران نەبوو کە باری لەناکاوی نەتەوەیی لەئایینییەوە بەرامبەر ئایینی بگۆڕدرێت بە تورک بەرامبەر کورد. پرۆسەکە ساڵێک پێشتر روویدا. دوای ئەنجامێکی خراپی پارتی دەسەڵاتدار لەناوەڕاستی ٢٠١٥داو هەڵبژاردنێکی دووبارە دوای پێنج مانگ، ئەوەی بۆ پارتەکە فەراهەم هێنا کە بەئاسوودەیی زۆرینە بەدەست بهێنێتەوە. کودەتاکە دۆخەکەی بەرەوپێشتر برد. تەنها دوای مانگێک لەکودەتاکە تورکیا دەستیکرد بەیەکەم لەشکرکێشی لە سێ لەشکرکێشییەکەی بۆ باکوری سوریا لەماوەی ئەم سێ ساڵەی دواییدا دژی هێزە کوردییەکانی سوریا. دوای مانگێک ئەنقەرە سەرۆک شارەوانییەکانی لەناوچە کوردییەکان لابرد‌و قەیومی لەجێگەی دانان. دوای مانگێکی تر لەم رووداوە، سەرکردەو ئەندامانی پەرلەمانی پارتی چەپی کوردی هەدەپە لەسەر تۆمەتی تیرۆریستی دەستگیرکران. دژایەتی لەسێ ساڵی داهاتوودا تا دەهات زیادی دەکرد تائەو خاڵەی کە لەشکرکێشی سێیەم و دواهەمینی تورکیا لەمانگی رابردوودا ئاهەنگی فراوانی نەتەوەیی بۆ کرا. هەموان، هەر لەمنداڵانی قوتابخانەکانەوە بۆ تیمی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێ تا پێشانگا هونەرییەکانیش هاواری پشتگیری‌یان کرد بۆ سەربازانی تورکیا و دواجار بۆ حکومەتیش. ئەمە گەڕانەوەیەکی سەرسوڕهێنەری بەختە بۆ ئیدارەیەک کەتەنها چەند مانگێک لەمەوبەر لەهەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەتووندی سەرکۆنەکرا. نەک هەر زۆربەی شارە گەورەکان خزایە دەستی ئۆپۆزسیۆن، بگرە حکومەت زیاتر خۆی شەرمەزارکرد بە لەدەستدانی گەورەترین شار، ئەستەمبوڵ، دووجار دوای ئەوەی هەڵبژاردنی دووبارەی رێکخستەوە لەشارەکەدا. هەر لەسەرەتاوە وادەردەکەوێت کەئەمە دواهەمین ئۆپەراسیۆنە بەناوی «کانی ئاشتی» تەنها بۆ گەشەپێدانی هەستی نەتەوایەتییە بەمەبەستی وەدەستخستنەوەی سیاسی شارە گەورە لەدەستچووەکە. جگە لەمەش سوودێکی تر هەیە لەدوورخستنەوەی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان لەیەکدی. لە سێ پارتی ئۆپۆزسیۆن دوو پارتیان پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن لەکاتێکدا پارتی سەر بەکوردەکان (هەدەپە) لەم هاوکێشەیەدا نییەو لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بەئامانج دەگیرێت، لەئێستادا ئەو هاوبەشییە تازە لەدایکبوەی کە بنچینە بوو بۆ بردنەوەی ئۆپۆزسیۆن پەکی کەوتووە. بەڵام ئەمانە تەنها سوودە هەنوکەییەکانن لەپلانێکی مەودا دوور بۆ بنیادنانی شوناسێکی نوێ بۆ تورکیا. بەتایبەتیتر، لەئێستادا دوو پرۆژەی بنایادنان هەیە کە لەکاردان، یەکێک لەسوریاو ئەوی دی لەتورکیا، بینینی خەرمانی یەکەم دانە چاوەڕوانییەکان بۆ دووەم دانەش دەردەخات. هەر کە کۆشکی سپی گڵۆپی سەوزی بۆ لەشکرکیشییەکی تورکیا هەڵکرد، جیهان تەرکیزیان خستەسەر دوو گۆشە: ناپاکییەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرکۆی ئەمریکا لەبارامبەر هاوبەشە کوردەکانیاندا، لەگەڵ جینۆساید کردنیان لەسەر دەستی تورکیا. ئەمەش بابەتێکی شیاوە بەو پێیەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هاوبەشێکی بایەخدار بووە لەشەڕی دژی داعش و بەشیاوی هاوسۆزی بەرچاوی جیهانی بەدەستهێنا. بەڵام هەسەدە زۆر نزیکیشە لەو گروپەی کە تورکیا بە نەیار سەریان دەکات: پەکەکە، گروپیک کە بەڕێکخراوی تیرۆریستی دانراوە نەک هەر لەلایەن تورکیاوە بەڵکو لەلایەن ئەمریکاو یەکێتی ئەمریکاشەوە. هەر لەبەرئەمە کەسەرگوزەشتەی نێودەوڵەتی و تورکیا زۆر جیاوازە. لایەنی نیودەوڵەتی جەنگەکەی تورکیا وەک شەڕی دژە کورد دەنەخشێنێت لەکاتێکدا تورکیا جەخت لەوە دەکاتەوە کەتەنها دژی یەک رێکخراوی چەکدارەو دژی گەلی کورد نییە بەگشتی. هەرچەندە ئۆپەراسیۆنەکە بەبیانوی نیگەرانی ئەمنی بەشەرعی کراوە، بەڵام تورکیا هیچی نەشاردۆتەوە لەپلانی بنایادنانی گۆڕانی دیموگرافی لەناوچەکەدا، کەکاریگەری دەبێت لەسەر هەسەدە و خەڵکی سڤیلیش بەهەمان شێوە. ئامانجی راگەیەندراوی ئۆپەراسیۆنەکە دەرکردنی هەسەدە بەقوڵایی ٣٠ کم لەسنوری تورکیاوەو بردنە ناوەوەی دوو ملیۆن ئاوارەی عەرەبی سوری بۆ ئەو ناوچەیە کەئێستا لەتورکیادان. بەم پێیە، ئەنقەرە نەک هەر هەرچی بانگەشەی داهاتووی کورد بۆ سەربەخۆیی و خۆسەری لاواز دەکات، بەڵکو باری شانیشی، کەماندوکراوە بەئاوارە، سووک دەکات. چاوەڕوانی لەوەی چی روودەدات لەباکوری سوریا، ئێستا بوونی هەیە لەشاری عەفریندا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە دەستی بەسەرداگیرا لەلەشکرکیشی پێشووی ساڵی ٢٠١٨‌دا. راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان دوای ئۆپەراسیۆنەکە ئاماژەی بەوە کرد: «ئۆفیسی باڵای کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ نیگەرانە لەوەی کە رێدان بە نەژادی عەرەب بۆ داگیرکردنی خانووی کوردەکان کە هەڵهاتوون وا دەکات جارێکی تر کوردەکان نەتوانن بەگڕێنەوە ماڵەکانیان و رەنگە ئەمە هەوڵێک بێت بۆ گۆڕینی هەمیشەیی پێکهاتەی نەژادی لەناوچەکەدا». لەهەر حاڵەتێکدا، «کانی ئاشتی» بەخێرایی بەرەوپێش چوو، کوژرانی سەدەهاو ئاوارەبوونی هەزارەهای لێکەوتەوە لەهەفتەیەکدا، هەر بەزوویش رێککەوتنی ئاگربەست مۆرکرا لەگەڵ هێزە دەرەکییەکان، یەکەجار لەگەڵ ئەمریکاو دواتر لەگەڵ روسیا. تورکیا ئەوەی لەلایەنی سەربازی دەیویست لەسەر مێزی رێککەوتنەکان بەدەستی هێنا: دەرکردنی هەسەدە بەقوڵایی (٣٠) کم. بەڵام بنیادنانە دیمۆگرافییەکە تەنها نەژادی نییە، بەڵکو ئایدیۆلۆجی و شێوازی ژیانیشە. هەسەدەو پەکەکە چەپ و عەلمانین لەکاتێکدا هاوپەیمانەکانی تورکیا لەسوریاو ئەو خەڵکانەی دەیەوێت جێی کوردیان پێ بگرێتەوە، لەڕووی ئایدیۆلۆجییەوە زۆر نزیکن لەحکومەتەوە. تەنانەت نەیارەکانیان بەوە تۆمەتباریان دەکەن کەجیهادین. بەمدواییانە سەرکردەی خەلافەتی ئیسلامی ئەبوبەکر بەغدادی لە ئیدلیب کوژرا لەلایەن ئەمریکاوە - ئەو بەردەی کە لەسنوری تورکیاوە هەڵدەدراو لەبەرچاوی خاڵە چاودێرییەکانی تورکیادا بوو - ئەوە نیشاندەدات کەتورکیا لانیکەم کەمتر نیگەرانە سەبارەت بەتوندڕەوە ئایینییەکان وەک لەوە کوردە چەپەکان. بۆیە ئەمە چەند گومانێکی دروستکرد کاتێک ئەردۆغان لەچاوپێکەوتنێکیدا لەهەفتەی رابردوو وتی، «ئەو خەڵکانەی دەگونجێن بۆ [ناوچەکانی باکوری سوریا] عەرەبەکانن. ئەو ناوجانە لەگەڵ شێوازی ژیانی کوردەکان ناگونجێن». کاتێک داوای لێ‌کرا روونکردنەوە بدات، وتی «چونکە ئەو ناوچەیە بیابانە»، بەڵام هەر گومانەکان نەڕەوینەوە چونکە دواجار عەفرین بیابان نەبوو. ئەم گۆڕانکارییە لەسوریا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەپلانی چی دانراوە بۆ تورکیا. سەدەیەک لەمەوبەر وڵاتەکە وەک وڵاتێکی کۆماری عەلمانی توند دامەزرا دوای رووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی. پاریزگارەکانی وەک ئەردۆغان جیاکاریان لەگەڵ دەکرا یان خراپتر، هەستانیان بەشێوەیەکی بەرچاو دەرئەنجامی عەلمانییەتی بەزۆرو چەسپێنراو بوو. ئەردۆغان نیازی خۆی بەڕوونی ئاشکراکردووە کەدەیەوێت «نەوەیەکی ئایینخواز» دروستبکات و بەشیوەیەکی بەرفراوان سەرچاوەکان تەرخان دەکرێن بۆ پەروەردەی ئایینی و دامەزراوەی ئایینی. بەڵام عەلمانییەت و پارێزگاری ئایینی وەک دوو هاوبەشی تایبەت سەیر دەکرێن کە ئاسان نییە لایەک بێتە بەرەی لاکەی تر. ئا لەم کاتەدا نەتەوایەتی هەڵدەتۆقێت، کە دەرگایەکی نهێنی دروستدەکات و ئەم دەرگایە رێدەدات بەسەرکردەکان بیری دیکە یان بیر‌و راکانی بەرەی خۆیان بڵاوبکەنەوە. لەتورکیادا، نەتەوایەتی کۆتایی نییە بەڵکو رێگایەکە بەرەو کۆتایی. کاتی خۆی دامەزرێنەرانی تورکیا لەڕێی هەستی نەتەوایەتییە توانیان یەکەمجار عەلمانیەت بناسێنن بەخەڵکی پاریزگاری ئەنادۆڵ، ئەویش جەنگی تورکیا بوو دژی سەربەخۆیی یۆنانییەکانی بەشی تورکیا. ئێستا، ئەگەر داهاتوو ئایینخواز دەرچێت، ئەوا دەبێت هەڕەشەیەکی هاوشیوە گەشەو بەردەوامی پێبدرێت. هەر لەبەرئەمەیە کە هەرگیز چارەسەری ئاشتی لەنیوان ئەنقەرەو کوردەکان روونادات. خەڵک جۆش بکە بە تورکی بوون ئیتر تێبینی ئەوە ناکەن کە بۆ مزگەوتەکان لەئێستادا بۆ پشتیوانی سەربازان دەجوڵێنرێن یاخود بۆ منداڵەکانیان بەرەو پەروەردەی ئایینی ئاراسەتەیان دەکرێت بەبێ ئەوەی دایک و بابیان بیانەوێت یاخود نا. ساڵی ٢٠٢٣ تورکیا ئاهەنگی سەدساڵەی دەگێڕێت، بەروارێک کەبەرپرسانی حکومەت هەمووکات بەتۆنێکی شوومەوە باسی لێدەکەن، ئەمەش بۆ رێخۆشکردنی ئەستێلکێک بۆ پرۆژەی «تورکیای نوێ»ی ئەردۆغان. ئەگەر ئەم تورکیا نوێیە ئامانجی ئەوەبێت شوناسێکی نوێی رادیکاڵی بێنێتە دی، کە بەزۆری شوناسێکی ئایینی و دژە رۆژئاوایی بێت، ئەوا نەتەوەپەرستی دەیگەیەنێتە ئەو مەبەستە.
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، شاعیر رایده‌گه‌یه‌نێت ناساندنی سلێمانى وه‌کو شاری داهێنه‌رى ئه‌ده‌ب لە لایەن رێکخراوى یونسکۆوه گڕوتین ده‌دات به‌ئه‌دیبان و رۆشنبیرانى کورد له‌هه‌ر شوێنێکى دنیا. که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت «بڕوانه ئێمه چه‌ند دڵخۆشین به‌وه‌ى سنه شارى داهێنانى هونه‌رییه لاى یونسکۆ، بێگومان ئه‌وانیش خۆشحاڵن سلێمانى شارى داهێنانى ئه‌ده‌بییه هه‌موو کوردێک واى لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌م هه‌نگاوه هانیبدات بۆ گه‌یاندنى شار‌و وڵاته‌که‌ى به‌ئاستى رێزلێنراو له‌چاوى جیهاندا. که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، له‌شارى که‌رکوک له‌دایک بووه‌و له‌شارى سلێمانى ژیاوه، ساڵى 1986 تێکه‌ڵ به‌ژیانى نووسین بووه‌و له‌ساڵه‌کانى 1992 تا 2008 له‌زۆربه‌ى بواره‌کانى میدیاى کوردی‌دا کاریکردووه به رادیۆ‌و رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ته‌له‌فزیۆنه‌وه، داهاتى دیوانێکى بۆ که‌سوکارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان خه‌رج کردووه‌و چه‌ندین به‌رهه‌مى تر‌ى هه‌یه کهوهرگێڕدراونهته سه‌ر زمانى ئینگلیزى و عه‌ره‌بى و نه‌رویجى. که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى هاوڵاتى ئاماژه به‌وه‌ده‌کات له‌ئێستادا شاعیرى تازه‌ى باشمان هه‌یه، پێیوایه شاعیره کۆنه‌کانیش ماوه‌یه‌کیان ویستووه تاگهیشتون به‌و ئاسته، ده‌ڵێت «نابێت په‌له له‌نه‌وه‌ى نوێى شیعر بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌بدرێت بشکوتێن». هاوڵاتى: گرنگى ناساندنى سلێمانى وه‌ک شارى ئه‌ده‌ب و رۆشنبیرى له‌لایه‌ن یونسکۆوه چییه؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: ناساندنى شارى سلێمانى له‌لایه‌ن رێکخراوى یونسکۆ له‌بوارى ئه‌ده‌بدا به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمیی، ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کى جیهانیى پڕ بایه‌خه بۆ ئاستى رۆشنبیریى رابردوو، ئێستا‌و ئاینده‌ى ئه‌م شاره زیندووه‌ى کوردستان، ئه‌وه‌ى شانازییهکهیشمان ده‌کات به دوو هێنده ئه‌وه‌یه، شارى سنه‌ى ده‌سته‌خوشکى سلێمانیش وه‌ک یه‌کێک له‌شاره داهێنه‌ره‌کان له‌بوارى میوزیکدا تۆمارکراوه، له‌کۆى ئه‌م هه‌نگاوه‌شدا دڵخۆشم خاتوو ئالان مارى لیڤنسۆن لابروس و دێڤدى هاوسه‌رى رۆڵى گرنگیان هه‌بووه‌و خاوه‌نى بیرۆکه‌ى ده‌ستنیشانکردنى سلێمانى بوون وه‌ک شارى داهێنانى ئه‌ده‌بیى له‌لایه‌ن رێکخراوى یونسکۆ. هاوڵاتى: له‌وانه‌یه که‌سانێک بپرسن ناساندنى سلێمانى له‌لایه‌ن یۆنسکۆوه چى ده‌خاته‌سه‌ر خه‌رمانى سه‌روه‌رییه‌کانى شارى سلێمانی؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: وه‌ک نووسه‌رێکى مێ که‌ساڵانێکه له‌بوارى ئه‌ده‌بدا به‌هه‌موو توانایه‌که‌وه هه‌وڵده‌ده‌م، گرنگیى بڕیاره‌که‌ى یونسکۆ له‌وه‌دا ده‌بینم کهدانپێدانانێکى جیهانییه به‌مێژووى کۆن و نوێى داهێنانى ئه‌ده‌بیى له‌شارى سلێمانیدا که‌پایته‌ختى رۆشنبیریى هه‌رێمى کوردستانه‌و لهدامهزرانیهوه تا به‌ئه‌مڕۆ ده‌گات شارى داهێنه‌ره گه‌وره‌کانى کوردستانه، وه‌ک چۆن هه‌ولێر بهقهڵاکهى چۆته ناو مێژووى کاره‌کانى یونسکۆ، سلێمانى به‌داهێنانه ئه‌ده‌بییه‌کانیه‌وه ناوى له‌لیستى شاره داهێنه‌ره‌کانى جیهاندایه. هاوڵاتى: ئه‌م ناساندنه چ گڕوتینێک ده‌دات به‌ئه‌دیبان و رۆشنبیرانى سێمانی؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: پێموایه گڕوتین ده‌دات به‌ئه‌دیبان و رۆشنبیرانى کورد له‌هه‌ر شوێنێکى دنیابن، بڕوانه ئێمه چه‌ند دڵخۆشین به‌وه‌ى سنه شارى داهێنانى هونه‌رییه لاى یونسکۆ، بێگومان ئه‌وانیش خۆشحاڵن سلێمانى شارى داهێنانى ئه‌ده‌بییه هه‌موو کوردێک واى لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌م هه‌نگاوه هانیبدات بۆ گه‌یاندنى شار‌و وڵاته‌که‌ى به‌ئاستى رێزلێنراو له‌چاوى جیهاندا. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر به‌پێى ئه‌و نازناوه بودجه‌ى بۆ ته‌رخانبکرێت چ بۆشاییه‌ک پڕ ده‌کاته‌وه؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: نازانم نازناو بودجه‌ى بۆچییه؟!، له‌وڵاتێکدا کههاووڵاتییهکانى تائێستاش له‌واده‌ى خۆیدا مووچه وه‌رناگرن؟! راستى حه‌زم به‌گوێگرتن له‌ناوهێنانى بودجه‌یش نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌رگیز به‌باشى بۆ ئه‌و به‌رنامانه خه‌رج ناکرێت که‌ده‌کرێته هه‌نجه‌ت بۆ وه‌رگرتنی. هاوڵاتى: له‌ئێستادا ئاستى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له‌چ ئاستێکدایه به‌ڕاى به‌ڕێزت؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: ئه‌ده‌بیاتى ئێمه له‌قۆناغى خۆناساندن و چوونه ناو دنیاى ئه‌ده‌بیاتى جیهاندایه‌و خوێنه‌رانى غه‌یرى کوردیش پێى سه‌رسامن، هه‌ربۆیه بێمانایه خۆمان به‌که‌متر داهێنه‌ر له‌نووسه‌رانى دنیا بزانین، هه‌ر بۆ نموونه نووسه‌رێکى وه‌ک به‌ختیار عه‌لى توانیویه‌تى به‌به‌رهه‌مه‌کانى جێگاى گرنگیى پێدانى خوێنه‌رى ئه‌ڵمانیى بێت و بێجگه له‌به‌ده‌ستهێنانى خه‌ڵاتى نیلى زاکسى ئه‌ده‌بیى له‌ئه‌ڵمانیا، رۆژنامه‌و بڵاوکراوه‌کانى ئه‌و وڵاته به‌سه‌رسامییه‌وه باس له‌ڕۆمان و شیعره‌کانى ده‌که‌ن. هاوڵاتى: ئایا به‌به‌راورد به‌پێشوو ئاسته‌که پاشه‌کشه‌ى کردووه؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: ئه‌ى ئه‌وه نییه دیوانى وه‌رگێڕدراو بۆ ئینگلیزیى مامۆستا عه‌بدوڵڵا په‌شێوو دیوانى من له‌ئه‌مریکا چاپ و بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆیه پێم وایه ئه‌وانه هه‌ست ده‌که‌ن ئه‌ده‌بى کوردیى پێشنه‌که‌وتووه ئه‌وانه‌ن که بۆ خۆیان و ئه‌ده‌به‌که‌یشیان له‌سنوورى چایخانه‌و کافتریا ئه‌ده‌بییه‌کانیان تهجاوزیان نه‌کردووه، هه‌ر بۆیه پێم وانییه ئاستى ئه‌ده‌بیمان له‌چاو رابردوودا پاشه‌کشه‌ى کردبێت. هاوڵاتى: به‌به‌راورد به‌ساڵانى پێشوو مێژووى سلێمانى شاعیرێکى زۆری هه‌بوو؟ ئێستا پێت چۆنه؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: ژماره‌ى شاعیر‌و نووسه‌ره‌کان ئاماژه نین بۆ باشیى دۆخى ئه‌ده‌بیمان، بۆ داهێنان چۆنێتى گرنگه نه‌ک چه‌ندایه‌تی، با ژماره‌ى شاعیرانى کورد زۆریشبن خۆ هه‌موویان ناتوانن گۆران یان شێرکۆ بێکه‌س بن بۆ ئه‌ده‌بى کوردیمان، وه‌ک چۆن له‌دنیاى ئه‌ده‌بدا یه‌ک شکسپیرو له‌بوارى هونه‌ردا یه‌ک داڤنشى هه‌یه، یه‌ک نالى و یه‌ک مه‌لاى جزیریى و یه‌ک مه‌ستووره، یه‌ک کامکاره‌کان و یه‌ک عه‌لى مه‌ردان و یه‌ک ئه‌یاز زاخۆیى و یه‌ک محه‌مه‌د شێخۆ و یه‌ک ئه‌حمه‌د کایه هه‌ن، که‌واته کێشه‌که که‌مى و زۆریى ژماره‌ى ئه‌دیب و هونه‌رمه‌نده‌کان نییه، گرنگ تایبه‌تمه‌ندیى تاک و بێوێنه‌ى داهێنه‌ره‌کانه. هاوڵاتى: دۆخى ئه‌ده‌ب سه‌رده‌مى زێڕ‌ینى خۆى تێپهڕانددووه؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: له‌سه‌ره‌تاى راپه‌ڕینى ساڵی 1991ـەوه تا ئه‌م ساڵانه‌ى دواییش هه‌رده‌م ده‌وترێت ساڵى هه‌شتاکان سه‌رده‌مى زێڕ‌ینى ئه‌ده‌ب و داهێنان بووه، کاتى ئه‌وه هاتووە قسه‌یه‌کى جیاواز له‌م بۆچوونه دووباره‌و سواوه بکه‌ین، ئه‌م قۆناغه‌ى ئه‌ده‌بیاتى کوردیى سه‌رده‌مى زێڕینه له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌موو په‌نجه‌ره‌و ده‌رگاو سنووره‌کانى جیهان به‌ڕووى نووسین و کاره‌کانماندا ئاوه‌ڵایه، جاران ده‌نگمان هه‌ر ده‌گه‌یشته ئاماده‌بووانى کۆڕه‌که‌مان له‌گوندو شاره‌که‌ى خۆماندا، ئێستا خوێنه‌ره‌کانمان له‌وڵاتانى گه‌وره‌و به‌هێزى دنیاوه هاوارده‌که‌ن به‌نووسین و بۆچوونمان سه‌رسامن، بۆچى گرنگ نییه ئه‌ده‌بمان خه‌ریکه جێگا ده‌ستى خۆى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى ئه‌ده‌بیاتى جیهانیى به‌جێده‌هێڵێت که‌ئه‌مه شتێکه باپیره‌و داپیره گه‌وره‌کانى ئه‌ده‌بیاتى کوردیى له‌خه‌ونیشدا نه‌یانبینیوه. هاوڵاتى: ئێستا خۆت وه‌ک شاعیر سه‌رقاڵى چیت؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: ئێستا له‌ئه‌ڵمانیام له‌لایه‌ن پهرلهمانتارو که‌سانى دیارى ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازى لێکراوم و کۆڕم کردووه، له‌شارى ئیسن ژنه چالاک و خۆبه‌خشه‌کانى قوتابخانه‌ى کوردیى کۆڕێکى شیعری‌یان بۆ رێکخستم به‌ناونشانی (سۆزێک لهنیشتمانهوه بۆ تاراوگه)و یانه‌ى کوردى میدیا له‌ئه‌مستردام لههۆڵهندا کۆڕه شیعرێکى ناوازه‌ى بۆ رێکخستم، له‌شارى کۆڵن له‌ئه‌ڵمانیا کۆڕه شیعرم کردووه به‌ناوى (شه‌ماڵى نیشتمان و غوربه‌تى تاراوگه) هه‌روه‌ها له‌شارى بۆن و زۆر شوێنى تر که‌زیاتر سه‌رقاڵى ئه‌وانه‌م له‌ئێستادا، پرۆژه‌ى نوێم کۆڕێک ده‌بێت له‌سویدو دواترش لهفرانکفۆرد کهگهڕایشمهوه بۆ کودستان کتێبه‌که‌م به‌ناوى (لهشانشینهوه) که سه‌باره‌ت بهکوردى ئه‌رده‌نه بڵاوده‌که‌مه‌وه. هاوڵاتى: رات چییه سه‌باره‌ت به‌شاعیره تازه‌کان؟ پێت وایه توانیویانه خه‌رمانى ئه‌ده‌بى کوردى و سلێمانى به‌ره‌وپێشه‌وه به‌رن؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: ههندى له‌شاعیره گه‌نجه‌کان نووسینه‌کانیان جێگاى تێڕامانه، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کیاندا هه‌یه‌و بیروڕا ده‌گۆڕینه‌وه به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ خانمه‌کان، پێم وایه شاعیره دێرینه‌کانیش پێویستیان بهساڵانێکى زۆر هه‌بووه تا بوون به‌ناوو ناسراون، بۆیه هه‌قه په‌له له‌و نه‌وه نوێیه‌ى شیعر نه‌که‌ین و رێگه بده‌ین بپشکوێن ئینجا داواى بۆنى خۆشى داهێنان و شیله‌ى هه‌نگه‌کانى کاریگه‌ربوونیان لێبکه‌ین. هاوڵاتى: شیعرت بۆ سلێمانى نووسیوه؟ دوو دێڕه شیعرت بۆ سلێمانى؟ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د: سلێمانی ئه‌ی رسـتێ مرواریی رژاوی ناو له‌پی نیوه‌ی شه‌و به‌رامبه‌ر دڵانی داگه‌ڕاو به‌جاده‌ی ئه‌زمڕتا تۆ موچڕکی فێنکی ئه‌و عه‌شقه‌ی که‌س نه‌یدیووه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که عاشقته ده‌مه‌وێت بشڵێم؛ خۆزگه ئێمه‌ش چ وه‌ک نووسه‌رو چ وه‌ک دامه‌زراوه‌ى ئه‌ده‌بیى و رۆشنبیریى بتوانین له‌ئاستى ئه‌و نازناوه شایسته‌یه‌دا بین و رۆشنبیریى و داهێنانى ئه‌ده‌بیى به‌ره‌و ئاستى باڵاتر ببه‌ین.
کاکەلاو عەبدوڵا جارید کوشنەری زاوای ترەمپ بووەتە خاڵی لاوازی سەرۆکی ئەمریکاو وایکردووە کە رێ بە ئەردۆغان بدات داگیرکارییەکەی ئەنجامبدات بۆ نێو باکوری سوریا، بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری سپێکتەیتەری بەریتانی. شارەزایان پێیانوایە تورکیا لەلایەن ئەمریکاوە گڵۆپی سەوزی بۆ داگیرسا تا لەشکرکێشییەکەی دەستپێبکات بۆ سەر باکوری سوریا‌و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئەو هێزەی هاوپەیمانی ئەمریکا بوو لەجەنگی دژی داعش، بەقوڵایی ٣٠کم وەدەربنرێت بەدرێژایی سنورەکەی. کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا لە ٦ی تشرینی یەکەم رایگەیاند تورکیا بەمزووانە باکوری سوریا داگیر دەکات و « هێزەکانی ئەمریکا پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنەکە ناکەن و بەشداریش ناکەن، هەروەها هێزەکانی ئەمریکا، بەوپێیەی خەلافەتی ئیسلامی تێکشکاوە، چیتر لەناوچەکەدا نامێنن». ئەم بەیاننامەیە دوای ئەو پەیوەندییە تەلەفونییە هات کە لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆغاندا ئەنجامدرا. بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری «سپێکتەیتەر»، لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا ئەردۆغان فشاری لەدۆناڵد ترەمپ کردووە بۆ کشانەوەی هێزەکانی لەباکوری سوریا ئەویش بەبەکارهێنانی زانیارییەکەی هەواڵگری سەبارەت بەزاواکەی ترەمپ، جارید کوشنەر کە لەهەمان کاتیش‌دا راوێژکاریەتی. بەپێی زانیاری گۆڤارەکە سەرۆکی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفونی نێوان جارید کوشنەرو محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیەی وەک کارتی فشار بەکارهێناوە کەتێیدا کوشنەر رەزامەندی دەردەبڕێت بۆ دەستگیرکردنی جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی سعودی. «بەپێی قسەی سەرچاوەی یەکەم، کوشنەر گڵۆپی سەوزی بۆ بن سەلمان هەڵکردووە تا جەمال خاشقچی رۆژنامەنووس دەستگیربکات کە دواتر کوژراو لاشەکەی پارچە پارچەکرا لەکونسوڵخانەی سعودیە لەئەستەمبوڵ». لەتشرینی یەکەمی ٢٠١٨‌دا جەمال خاشقچی، کە زۆرینەی راپۆرتەکانی دژی سیستەمی فەرمانڕەوای سعودیە بوون، سەردانی کونسوڵخانەی سعودیەی کرد بۆ هەندێک کاروباری یاسایی لەگەڵ دەستگیرانە تورکەکەیدا. ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا (سی ئای ئەی) و چەندین ئاژانسی هەواڵگری رۆژئاوایی بڕوایانوایە بن سەلمان فەرمانی کوشتنەکەی دەرکردبێت. لەنوێترین چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی ئەمریکی، بن سەلمان وتی کە بەرپرسیاریەتی کوشتنی خاشقچی هەڵدەگرێت چونکە «لەسەردەمی فەرمانڕەوایی مندا رووداوەکە روویداوە»، بەڵام رەتیکردەوە کەفەرمانی کوشتنی دەرکردبێت. لەڕاپۆرتی گۆڤارەکەشدا هاتووە کەکوشنەر هاوڕێیەکی نزیکی بن سەلمانە و چەندین نهێنی هەواڵگری بۆ ئاشکراکردووە. «کوشنەر وا ناسراوە کە پەیوەندییەکی نزیکی هەبێت لەگەڵ بن سەلمان. پێشتر سپێکتەیتەر لەڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە کوشنەر ‹زیاد لەڕادەبەدەر زانیاری بەخشەر بووە› لەئاستی بن سەلماندا. بەداخەوە دەوترێت ئەوەی کە وەک زانیاری داویەتی نهێنی ئەمریکا بووە: چەند زانیارییەک کەکوشنەر لە سی ئای ئەی داوایکردووە لە چەند پەیوەندییەکی تەلەفونی نێوان ئەندامانی شاهانەی سعودیەدا بیستراوەتەوە کە دەست سی ئای ئەو کەوتوون. سەرچاوەیەک وتی کە لەبەر ئەم هۆکارەبوو ماوەیەک کوشنەر رێی لێ‌گیرا بۆ وەدەستخستنی زانیاری هەواڵگری.» هەر بەپێی زانیاری گۆڤارەکە هەواڵگری تورکیا پەیوەندییەکەی نێوان بن سەلمان و کوشنەری دەستکەوتووە کەدواتر ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان خۆی و ترەمپدا، کە بەروارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (٦)ی تشرینی یەکەم، بەکاریهێناوە. «سەرچاوەی دووەم پێی راگەیاندین کەهەواڵگری تورکیا پەیوەندی نێوان کوشنەرو بن سەلمانی وەدەستخستووە. رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەم پەیوەندییەی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی وا لەترەمپ بکات سەربازانی ئەمریکی لەباکوری سوریا بکشێنێتەوە پێش ئەوەی دەستبکات بەداگیرکاری ناوچەکە.» هەرچەندە کۆشکی سپی ئەو راپۆرتەی گۆڤاری سپێکتەیتەری رەتکردەوەو بە «هەڵە و بێ بنەما» ناوزەندی کرد، بەڵام پێدەچێت ئەمە راپۆرتەکەی نیوزویک زیاتر بسەلمێنێت کەمانگی رابردوو دوای پەیوەندییە تەلەفونییەکەی سەرۆکی تورکیا‌و سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە کە ئەردۆغان ترەمپی «هەڵخەڵەتاند» و رازیکرد دەست بەداگیرکارییەکەی بکات بۆ نێو باکوری سوریا، بەڵام هیچ هۆکارێکی نەخستەڕوو بۆ رازیبوونی ترەمپ. ترەمپ هەڵخەڵەتێنراو تەنها کشانەوەی سەربازەکانی پەسەندکرد بۆ ئەوەی وا دەریبخات کەئێمە شتێک بەدەستدەهێنین، بەڵام هیچ بەدەستناهێنین نیوزویک بەپشتبەستن بەوتەی بەرپرسێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی نووسی، «بەدڵنیاییەوە سەرۆک ترەمپ هەڵخەڵەتێنراو تەنها کشانەوەی سەربازەکانی پەسەندکرد بۆ ئەوەی وا دەریبخات کەئێمە شتێک بەدەستدەهێنین، بەڵام هیچ بەدەستناهێنین». دوانیوەڕۆی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، واتە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر سوپای تورکیا دەستیکرد بەلەشکرکێشییەکەی بەناوی «ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی» دژی کوردانی رۆژئاوا کە بەهۆیەوە رووبەڕووی رەخنەو سەرکۆنەی توند بووەوە لەلایەن چەندین وڵاتەوە. لەلایەکی ترەوە دۆناڵد ترەمپ هەم لەناوخۆو هەم لەدەرەوەی وڵاتەکەی سەرۆکۆنە کراو بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لەباکوری سوریا بە «ناپاکی» دژی کوردەکان ناوزەندکرا.
راپۆرتی: لۆس ئەنجلس تایمز وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا کاروانی ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی ئەمریکا بەرەو رۆژهەڵات بەڕێکەوتن، ئەستێرەو هێڵەکانی ئاڵای ئەمریکا لەسەر ئۆتومبیلەکان دەشەکانەوە لەگەڵ ئەوەی بەرەو ئاراستە دیاریکراوەکەیان دەڕۆشتن - کێڵگە نەوتییەکانی رمێلان لەباکوری سوریا. لەوێ ئامێرەکانی دەرهێنانی نەوت ریزیان بەستووە لەهەردوو لاتەنیشتی رێگاکە و هەڵبەزو دابەز دەکەن. دووکەڵ لەپاڵاوگە بچووکەکانەوە بەرەو ئاسمان هەڵدەکشێت و ئاگر لەکێڵگەکانی گازی سروشتییەوە دەردەچێت. هێڵە کارەباییەکان دیمەنەکە دەگرن و تەنکەرەکانیش بەهیواشی بەڕێگا خێرا خراپ و چاڵییەکەدا تێدەپەڕن. ئەو کێڵگانە پاشماوەی کۆنی پیشەسازی داڕوخاوی نەوتی سوریان کە بوونەتە دواهەمین پاساو بۆ سیاسەتی ترەمپ تا ئامادەیی ئەمریکا لەسوریا درێژەپێبدات لەباکوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا. «ئێمە دەمانەوێت سەربازەکانمان بگەڕێنینەوە نیشتمان، بەڵام چەند سەربازێکمان بەجێهێشتووە چونکە ئێمە نەوت دەپارێزین»، ترەمپ هەینی رابردوو وای وت. کێشەکە ئەوەیە، نەوتەکە ئەوەندە زۆر نییە تا بیپارێزیت پێشتریش سوریا هەر بەرهەمهێنێکی گەورەی نەوت نەبووە لەئاستی نێودەوڵەتیدا، تەنها (٣٨٥) هەزار بەرمیل بەرهەمی نەوتی خاوی رۆژانەی هەبووە یاخود لەسەدا (%٠.٥)ی بەرهەمی نەوتی جیهانی لەساڵی ٢٠١٠دا، ئەمەش بەپێی راپۆرتێکی کۆمپانیای نەوتی بەریتانی بۆ پیداچوونەوەی وزەی جیهان. کاتی دەرچوونی ئەو ئامارە ساڵیک پێش جەنگە ناوخۆییە رووخێنەرەکەی وڵاتەکە بوو، کەزۆربەی سەرچاوەکانی لەناوبرد لەناویشیاندا نەوت. هەرچەندە لەڕووی یەدەگەوە وڵاتەکە تارادەیەک ئاستی باشترە. بەپێی راپۆرتێکی جۆرناڵی نەوت و غاز، سوریا تا ١ی کانونی دووەمی ٢٠١٠ دوو ملیار‌و (٥٠٠) ملیۆن بەرمیل یەدەگی نەوتی هەبووە. هەروەها سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ساڵی ٢٠١٠ پێشبینی ئەوەی کرد کەفرۆشتنی نەوت سێ ملیار‌و (٢٠٠) ملیۆن دۆلاری بۆ حکومەتی سوریا تەرخانکردووەو لەسەدا (%٢٥)ی داهاتی وڵاتەکەی پێکدەهێنا. سەرچاوەی سەرەکی نەوتی وڵاتەکە دەکەوێتە پارێزگای دێرەزور لەڕۆژهەڵات. ئەمە ئەو شوێنەیە کەواشنتن سەربازو کاروانی ئۆتومبیلی نوێی بۆ دەنێرێت. هەروەها پاریزگای حەسەکە شوێنی چندین پێگەی بەرهەمهێنانی نەوتە کە لەنیوانیاندا رمێلان بەگەورەترینیان دادەنرێت. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەڕێی چەند زنجیرە جەنگێکەوە کێڵگە نەوتییەکانی لەژێر دەستی داعش دەرهێنا. ئەو جەنگانە زۆربەی توانستی بەرهەمهێنانی نەوتیان وێرانکرد، بەدران چیا کورد بەرپرسێکی باڵای هەسەدە وادەڵێت. «ژیرخانەکە وێرانبووە، زیاتر لەسەدا (%٧٥)ی بیرە نەوتەکان ئامادەنین بۆ بەرهەمهێنانی رێکوپێک»، چیا کورد وای وت. ئەوەشی خستەڕوو کەدەسەڵاتدارانی ناوخۆیی شارەزاییان نییە تاهەڵمەتی چاککردنەوە ئەنجامبدەن. چیا کورد ئاشکراشی کرد کەئەوەی بەرهەمدەهێنرێت، هەرچەندە ژمارەیەکی دیاریکراوی نەدا بەدەستەوە، بەکاردەهێنرێت بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی یان فرۆشتنیان بەبازرگانان کەئەوانیش هەندێکیان دەفرۆشن بەحکومەتەکەی بەشار ئەسەد. داهاتی نەوت بووەتە کۆڵەکەی سەرەکی ئیدارەی سەربەخۆی کوردەکان لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا، کەبودجە تەرخاندەکات بۆ (١٤٠) هەزار شەڕکەری هەسەدەو بەخێوکردنی هەزارەها بەندی داعش لەچەندین بەندیخانەی ئیدارەکەدا. بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا دەڵێن دەیانەوێت ئەو نەوتە بپاریزن تادەرفەتێک دروستنەبێت بۆ خەلافەتی ئیسلامی تا کێڵگەکان بگرنەوەو بەکاری بهێنن بەمەبەستی تەرخانکردنی بودجە بۆ هەستناوەیان. «ئەمە بەشێکە لە ئەرکی رووبەرووبونەوەی داعش»، وتەبێژی هیزەکانی هاوپەیمانان مایڵس کاگنس وای وت. خەلافەتی ئیسلامی یان داعش لەئەوپەڕی دەسەڵاتیدا بەدرێژایی عێراق و سوریا بەرهەمی نەوتی کۆنترۆڵکردبوو تادوجار بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی هەسەدە بە سەرکردایەتی ئەمریکا تێکشکێنرا. پاساوێکی تر بۆ هەبوونی ئەمریکا لەناوچەکە ئەوەیە کەهێزەکانی سوریا‌و روسیا دووربخاتەوە لەدەستبەسەرداگرتنی کێڵگە نەوتییەکان، هەفتەی رابردوو مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری وای وت. رۆژێک دوای راگەیاندراوەکەی ترەمپ، ئۆتومبیلە زرێپۆشە دژە مینەکان بەرەو رمێلان بەڕێکەوتن و دەستیانکرد بەدەورییەی ئەو ناوچانەی باکورو رۆژهەڵات کەپیش چەند هەفتەیەک فەرمانیان پێکرابوو پشتگوێی بخەن و بەجێی بهێڵن. دواهەمین هەنگاوی ئیدارەی ترەمپ بەهەمان ئاست هاوپەیمان و نەیارەکانی سەرلێشێواو کردووە. هەرچەندە یەدەگی نەوت سنووردارە، بەڵام حکومەتەکەی ئەسەد وەک خێر‌و بەرەکەت تەماشای دەکات. حکومەتی سوری زیانی گەورەی پێگەیشتووە بەهۆی کەمی سووتەمەنی دوور مەداوە لەئەنجامی سزاکانی ئەمریکاو ئەوروپا لەسەر هاوردەی وزەی و پارەی نییە بۆ تەرخانکردنی بودجە بۆ بنیادنانەوەی وڵاتەکە. سەربازانی ئەمریکا نەک هەر لەنزیک کێڵگە نەوتییەکانەوە جێگیرکراون بەڵکو لە رێگا سەرەکییەکانیش بوونیان هەیە وەک رێگای سەرەکی ئێم (٤)، کەهێڵی سەرەکی گواستنەوەن بۆ نەوت و سووتەمەنی پاڵێوراو لەوکاتەی ترەمپ ئاراستەی گۆڕیوە، جۆرە جوڵاندنیکی سەربازی فرەیی روویداوە. سەربازانی ئەمریکا نەک هەر لەنزیک کێڵگە نەوتییەکانەوە جێگیرکراون بەڵکو لە رێگا سەرەکییەکانیش بوونیان هەیە وەک رێگای سەرەکی ئێم (٤)، کەهێڵی سەرەکی گواستنەوەن بۆ نەوت و سووتەمەنی پاڵێوراو. هەر هەوڵیک بۆ بەرهەمهێنانی نەوت مانای ئەوەیە کە دەبێت دەورییە زیاد بکرێت لەسەر ئەم رێگا سەرەکییانە، ئەمەش ئەرکێکی ئاڵۆزە لەناوچەیەکدا کەهێزی نەیاری تێدایە. لەناوجەکە میلیشیاکانی سەر بەتورکیاش بوونیان هەیە. هەروەها هێزەکانی رووسیاو سوریاش هەن کە لەوکاتەوەی رێککەوتنەکەی تورکیا -رووسیا کراوە دەورییەی هاوبەشیان زیادی کردووە. شارەزایان دەڵێن تەنانەت ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا بشتوانن ناوچەکە بپارێزن، هێشتا روون نییە کەکۆمپانیاکان ئامادەبن یان بتوانن وەبەرهێنان بکەن بۆ کاراکردنەوەی کێڵگەکان. زۆربەیان بەشێوەیەکی یاسایی خاوەنداریەتیان لەژیر دەستی حکومەتی سوریادایە یان بەهاوبەشییە لەگەڵ کۆمپانیاکاندا، لەوانە کۆمپانیای تۆتاڵ و شێڵ. هەر کۆمپانیایەک لەوێدا کاربکات میرگێکی یاسایی مافی خاوەندارییەتی دەکاتەوە تەنانەت ئەگەر هەوڵیش بدات خۆی لەسزاکان بدزێتەوە. هەروەها دەیڤد بەتەر، شیکەرەوە لەپەیمانگەی وزەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پییوایە هەر یەدەگێک کاری بۆ بکرێت تادەربهێنرێت کەمیکردووە بەهۆی جەنگەوە. بەدران چیا کورد دەڵێت کە تەنها گفتوگۆی سەرەتیی بوونی هەبووە لەگەڵ کۆمپانیاکاندا. بازرگانیکی ئیسرائیلی بەناوی مۆتی خانە بانگەشەی ئەوە دەکات کە کۆمپانیاکەی، گروپی کۆمپانیاکانی گڵۆباڵ دیڤەلۆپمێنت، بووەتە نوێنەری ئیدارە سەربەخۆی بۆ فرۆشتنی نەوت. بازرگانەکە نامەیەکی کوردەکانی لە ڕۆژنەمەی تایمزی بەریتانیدا بلاوکردوەتەوە کە دەڵێت کۆمپانیاکەی «مافی گەران بەدوای نەوت و گەشەپیدانی بەرهەمهێنانی هەیە لەو ناوچانەی لەژێر دەستی ئێمەدان». ئەو بەرپرسە کوردیانەی ئاگاداری بابەتی نەوتن رەتیانکردەوە قسە لەسەر رێککەوتنی دەرهێنان و فرۆشتن و بەبازاڕکردنی نەوتی ناوچەکە بکەن، بەڵام ئەوەیان راگەیاند کەهیچیان نەگۆڕاون لەکاتی راگەیەندراوەکەی ترەمپەوە. لەهەمانکاتدا، لێکدوانەکانی ترەمپ چەکی داوەتە دەستی ئەوانەی کەهەمیشە سیاسەتی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بەبردنی نەوت وەسفکردووە. شەممەی رابردوو، ئەسەد بەگاڵتەجاڕییەوە ستایشی ترەمپ کرد‌و پێی وت کە «باشترین سەرۆکی ئەمریکایە، ترەمپ بەشەفافییەوە قسە دەکات، کاتێک دەڵێت ‹ئێمە نەوتەکەمان دەوێت›. ئەمە راستی سیاسەتی ئەمریکا بووە هەر لەجەنگی جیهانی دووەمەوە، ئێمە چیترمان دەوێت لەوە زیاتر لەنەیارێکی شەفاف؟»
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌نگاوه‌کانى بۆ ئاماده‌کردن و ناردنى پڕۆژه‌ى چاکسازیی له‌موچه‌و خانه‌نشینى بۆ په‌رله‌مانى کوردستان خێراکردووه، به‌ڵام هێشتا واده‌ى ناردنى بۆ په‌رله‌مان نادیاره. ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌که و ناردنى بۆ په‌رله‌مان، خاڵى یه‌که‌مى کارنامه‌ى کابینه‌ى نوێی حکومه‌تى هه‌رێمه به‌سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى که چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر پێکهێنرا، به‌ڵام هێشتا پڕۆژه‌که ئاماده‌نه‌کراوه. بۆ ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌که، پڕۆژه‌یه‌کى پێشووى چاکسازیی له‌موچه‌و خانه‌نشینى کراوه‌ته بنه‌ما، که له‌خولى پێشووى په‌رله‌ماندا په‌سه‌ندکراو دواتر په‌رله‌مان ره‌وانه‌ى حکومه‌تى کرده‌وه به‌مه‌به‌ستى گۆڕانکارییکردن تێیدا. لیژنه‌یه‌کى هاوبه‌شى په‌رله‌مان و حکومه‌ت و لیژنه‌یه‌کى بچوککراوهى حکومه‌ت راسپێردراون بۆ ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌که، به‌ڵام تا ئێستا کاره‌کانیان کۆتایی نه‌هاتووه. رۆمیۆ هه‌کارى ئه‌ندامى لیژنه‌ى هاوبه‌شى په‌رله‌مان و حکومه‌ت به هاوڵاتى راگه‌یاند، حکومه‌ت کۆبوونه‌وه‌یه‌کى بچوککراوهى له‌وباره‌یه‌وه کردووه، بڕیاربوو مانگێک له‌مه‌وبه‌ر لیژنه هاوبه‌شه‌که‌ش له‌و باره‌یه‌وه کۆبێته‌وه، به‌ڵام هێشتا کۆبوونه‌وه‌که نه‌کراوه. وتیشى «پێشبینى ده‌که‌م له‌چه‌ند مانگى داهاتوودا پڕۆژه‌که ئاماده‌بکرێت و بنێردرێته په‌رله‌مان، په‌رله‌مانیش پێویستى به‌کاته بۆ ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه بۆ یاساکه بکات، به‌ڵام کاتێکى دیاریکراو دیار نییه«. رۆمیۆ هه‌کارى جه‌ختیکرده‌وه، لایه‌نه‌کان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌که بنێردرێته په‌رله‌مان، به‌ڵام هێشتا کاتى ناردنى نادیاره. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى تاچه‌ند ناکۆکییه‌کانى پارتى و یه‌کێتى کایگه‌رییان له‌سه‌ر په‌کخستنى پڕۆژه‌که هه‌یه، رۆمیۆ هه‌کارى باسی له‌وه‌کرد، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر پڕۆژه‌که ره‌زامه‌ندبن، به‌بێ ئه‌وه‌ى باسى کاریگه‌ریی ئه‌و ناکۆکییانه بکات له‌سه‌ر پڕۆژه‌که. تائێستا حکومه‌تى هه‌رێم هیچ واده‌یه‌کى بۆ ناردنى پڕۆژه‌که بۆ په‌رله‌مان دانه‌ناوه‌و دیار نییه ئاماده‌کردن و ناردنى پڕۆژه‌که ده‌که‌وێته ساڵى داهاتوو یاخود نا. رۆژى سێی ئه‌م مانگه، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت سه‌رپه‌رشتى ئه‌و لیژنه بچوکراوهیهى حکومه‌تى کرد که به‌سه‌رۆکایه‌تى وه‌زیرى داد بۆ ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌که پێکهێنراوه‌و جه‌خت له‌وه کرایه‌وه کەپێویستە پەلە بکرێت لەئامادەکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی وەک یەکێک لەکارە لەپێشینەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و ناردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسەندکردنی. به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکى حکومه‌تى هه‌رێم، مه‌سرور بارزانى له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا جه‌ختیکردووه‌ته‌وه، چاکسازی پرۆسەیەکی زۆر گرنگەو پێویستە بەزووترین کات پڕۆژەیاساکە ئامادە بکرێت و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت. وتیشی «چاکسازی دەبێت دادپەروەریی تێدا بێت و نابێت هیچ کەسێکی شایستە مافی بفەوتێت، بەڵام لەهەمانکاتدا رێگەش بەکاری نایاسایی و ناڕەوا نادرێت». پێده‌چێت حکومه‌ت بیه‌وێت پڕۆژه‌که‌ى ئه‌مجاره‌ى هه‌مان چاره‌نووسى پڕۆژه‌که‌ى دیکه‌ى نه‌بێت که‌کۆتایی ساڵى رابردوو په‌رله‌مان په‌سه‌ندی نەکردو دواتر له‌ژێر فشارى شه‌قامدا گه‌ڕێنرایه‌وه. رۆژی 30-12-2017 ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەیاسایەکی بەناوی (چاکسازی لەخانەنشینی و مووچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لەهەرێمی کوردستان-عێراق) پەسەندکردو رەوانەی پەرلەمانی کوردستانی کرد بۆ پەسەندکردنی، دواى ساڵێک و له‌ته‌مموزى 2018 یاساکه په‌سه‌ندکراو دواتر له‌ژێر فشارى شه‌قامدا سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان واژۆى له‌سه‌ر نه‌کرد گێڕایانه‌وه بۆ په‌رله‌مانى کوردستان و دواتریش په‌رله‌مان ره‌وانه‌ى حکومه‌تى کرده‌وه. لهپرۆژهکهى ئێستایدا حکومه‌ت ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ر بۆ قه‌رزى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدۆزێته‌وه، به‌جۆرێک ژماره حسابى بۆ موچه‌خۆران بکرێته‌وه ئه‌و پڕۆژه‌یه که له (20) مادده پێکهاتبوو، تایبه‌ت بوو به‌پرسه‌کانى خانه‌نشینى، رێکخستنه‌وه‌ى ماف و ئیمتیازاتى که‌سوکارى شه‌هیدو ئه‌نفالکراوان، قه‌ده‌غه‌کردنى زیاتر له‌یه‌کجار سودمه‌ندبوون له‌بودجه‌ى گشتى، رێکخستنه‌وه‌ى بوارى سه‌ربازى و ئاسایشى ناوخۆ، ده‌رماڵه‌کان، هه‌ژمارکردنى خزمه‌ت. به‌پێی پڕۆژه‌که، خانه‌نشینى نابێت له (٤٠٠) هه‌زار دینار که‌متربێت، هه‌روه‌ها یاساى خانه‌نشینى یه‌کگرتووى عێراقى جێبه‌جێبکرێت، که (٥٠) ساڵ تەمەن و (١٥) ساڵ خزمەتی کردووە بەمەرج بۆ خانەنشین بوون. زیاد جه‌بار سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى کوردستان به هاوڵاتى راگه‌یاند «به‌داخه‌وه دواى زیاتر له (100) رۆژ تائێستا پڕۆژه‌ى چاکسازى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌کراوه، لیژنه‌یه‌کى بچوککراوه له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌رقاڵى گه‌ڵاڵه‌کردنى پڕۆژه‌که‌ن». به‌وته‌ى زیاد جه‌بار، له‌پڕۆژه نوێیه‌که‌دا کهپڕۆژهکهى پێشوو کراوه‌ته بنه‌ماى داڕشتنى، باس له‌پێداچوونه‌وه به‌خه‌رجى و داهاته‌کاندا ده‌کرێت، به‌تایبه‌تى داهاتى نه‌وت و گومرگه‌کان. به‌پێی پڕۆژه‌که‌ى پێشوو، موچه‌ى خانه‌نشینى پله‌کانى وه‌زیرو بریکارى وه‌زیرو راوێژکارو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى ئه‌و پۆستانه‌یان نه‌بووه، به‌وه‌ش پاره‌یه‌کى زۆر بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه. چه‌ند خاڵێکى پڕۆژه‌که ناڕه‌زایی گه‌وره‌یان لێکه‌وته‌وه، که تایبه‌ت بوون به‌ماف و ئیمتیازاتى پله تایبه‌ته‌کان، ئه‌وه‌ش چه‌ندین خۆپیشاندانى لێکه‌وته‌وه‌و له‌ژێر ئه‌و فشاره‌شدا په‌رله‌مان پرۆژه‌که‌ى گه‌ڕانده‌وه. زیاد جه‌بار وتى «پڕۆژه‌که‌ى ئێستا جیاواز ده‌بێت له‌وه‌ى پێشوو، چونکه ئه‌وه‌ى پێشوو له‌کاتى قه‌یرانى دارایی و شه‌ڕى دژى داعش ئاماده‌کرابوو، ئه‌مه‌ى ئێستا له‌کاتێکدا ئاماده ده‌کرێت که ئه‌و دوو حاڵه‌ته نه‌ماوه«. له‌پڕۆژه‌که‌ى ئێستایدا حکومه‌ت ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ر بۆ قه‌رزى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدۆزێته‌وه، به‌جۆرێک ژماره حسابى بۆ موچه‌خۆران بکرێته‌وه‌و قه‌رزه‌که‌ى تێدا دابنرێت، موچه‌خۆر بتوانێت قه‌رزه‌کانى له‌و هه‌ژماره بانکییه وەربگرێتەوە. سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى کوردستان ئومێدى خواست حکومه‌ت به‌زوویی پڕۆژه‌که بنێرێته په‌رله‌مان و پێشبینى هیچ واده‌یه‌کى نه‌کرد له‌و باره‌یه‌وه، وتى «گرنگه ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌زوویی بنێردرێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان په‌سه‌ندى بکات». له‌باره‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى ئیمتیازاتى پله باڵاکان له‌پڕۆژه‌که‌دا، زیاد جه‌بار باسى له‌وه‌کرد، ئه‌و پرسه به‌شێک ده‌بێت لهپڕۆژهکهو رێکده‌خرێته‌وه.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم راوێژکارێکى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که لایه‌نه شیعه‌کان ده‌یانه‌وێت پێگه‌ى کورد له‌به‌غدا لاوازتر بکه‌ن و سیستمى سه‌رۆکایه‌تى بچه‌سپێنن. ئه‌مین به‌کر، راوێژکارى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات پێگه‌ى کورد له‌به‌غدا زۆر لاواز بووه‌و تادێت لایه‌نه شیعه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان فراوان ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت « له‌ماوه‌ى پێنج ساڵدا نزیکه‌ى (دوو) ملیۆن موچه‌خۆر له‌عێراقدا زیادى کردووه، به‌ڵام کورد له 2014 تائێستا (682) هه‌زار فه‌رمانبه‌رى هه‌یه‌و یه‌ک فه‌رمانبه‌رى بۆ زیاد نه‌کراوه«. ئه‌مین به‌کر، ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه له 2005 تا 2014 له‌ماوه‌ى (نۆ) ساڵى حکومڕانیدا (128) ملیار دۆلار به‌ده‌ر له‌یاساى بودجه له‌عێراقدا به‌هه‌ده‌ر دراوه‌و که‌س نه‌یتوانیوه چاودێرى بکات. هاوڵاتى: سه‌رۆک کۆمار له‌هه‌رێمى کوردستانه دوێنێ به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى فراوانى کرد له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد، تاچه‌ند ئه‌مه گرنگه کورد خۆى ئاماده بکات؟ ئه‌مین به‌کر: گفتوگۆ له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان عێراقى و کوردستانى زۆر زۆر گرنگه، چونکه قۆناغێکى زۆر هه‌ستیار له‌عێراقدا به‌ڕێوه‌یه‌و ده‌بێت سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد خۆى بۆ ئاماده بکات، شتێکى زۆر باشه‌و ته‌ندروسته، گرنگ ئه‌وه‌یه بریتى نه‌بێت له‌ئاماده‌کردنى به‌رنامه‌یه‌کى پێشوه‌خت، به‌ڵکو گوێ له‌بیروڕاى لایه‌نه سیاسییه‌کان بگیرێت و ره‌هه‌نده‌کانى به‌ته‌واوى دیراسه بکرێت. هاوڵاتى: هه‌موارى ده‌ستور مه‌ترسییه‌کانى چییه له‌سه‌ر کورد؟ ئه‌مین به‌کر: هه‌موارکردنه‌وه‌ى ده‌ستور له‌ڕووى یاسایى و سیاسییه‌وه بنه‌مایه‌کى دوورى هه‌یه، سوننه‌کان داوایان ده‌کردو په‌رله‌مان دواى ده‌خست، دواتر شیعه‌کان داوایانکرد ئامانجه‌کانیان ئه‌وه‌بوو که‌ده‌سه‌ڵاتى عێراق راسته لاى سه‌رۆک وه‌زیرانه، به‌ڵام سه‌رۆک کۆمار له‌پێش ئه‌وه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها کێشه‌ى تر‌ى عه‌مه‌لییان هه‌یه له‌شێوازى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق کهپێکهێنانى حکومه‌ت به‌و شێوه‌یه گران ده‌وه‌ستێته‌وه‌و ته‌نازولات دروستده‌کات ئینجا حکومه‌ت پێکده‌هێندرێت. واتا شیعه‌کان ده‌یانه‌وێت سیستمى په‌رله‌مانى بگۆڕن به‌سیستمى سه‌رۆکایه‌تى له‌عێراقدا کهقیادهى عێراق سه‌رۆک کۆماره شیعه‌کان وه‌ریبگرن وه‌ک ئه‌مریکاو ئێران و تورکیا په‌یڕه‌و ده‌کرێت مافى پێکهێنانى حکومه‌تى هه‌بێت سه‌رۆک وه‌زیران نه‌مێنێت، واتا ده‌سه‌ڵاتى زیاتریان هه‌بێت له‌مه‌ى ئێستا. بۆ کورد سیستمى سه‌رۆکایه‌تى مه‌ترسییه‌و سیستمى په‌رله‌مانى زه‌مانه‌تى بۆ کورد تێدایه، له‌به‌رئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵێک نیزامى په‌رله‌مانى گونجاوتره بۆ کورد کهزهمانى ته‌وافوقات ده‌کات به‌تایبه‌ت له‌کاتى پێکهێنانى حکومه‌تدا، بۆیه نیزامى کۆمارى هه‌میشه زۆرینه‌یه‌کى شیعه ده‌توانێت ساحه‌که بۆ خۆى ببات و رۆڵى ئه‌وتۆ بۆ کورد‌و سوننه به‌تایبه‌ت کورد نامێنێت، کورد ئه‌وکاته رۆڵێکى په‌راوێزخراوو لاوازى ده‌بێت. هاوڵاتى: واتا لایه‌نه شیعه‌کان ده‌یانه‌وێت له‌هه‌موارى ده‌ستوردا سیستمى سه‌رۆکایه‌تى بچه‌سپێنن؟ ئه‌مین به‌کر: به‌ڵێ نیه‌تى لایه‌نه شیعییه‌کان به‌و شێوهیهیهو ئێستا کیانى هه‌رێمى کوردستان که‌وتووه‌ته به‌ر هێرشى سیاسییه‌کانى عێراق. هاوڵاتى: ئایا سوننه‌کان هاوشێوه‌ى کورد به‌مه‌ترسى ده‌بینن؟ ئه‌مین به‌کر: سوننه‌کان به‌مه رازى نین، به‌ڵام زۆر ره‌خنه‌یان له‌سه‌رى نییه له‌به‌رئه‌وه‌ى سوننه‌کان ده‌سه‌ڵات له رابردوودا لاى ئه‌وان بووه‌و مه‌رکه‌زى بووه‌و پێیانوابووه خه‌ون به‌ده‌سه‌ڵاتى مه‌رکه‌زییه‌وه ده‌بینن، وه‌ک چۆن له‌هه‌موارى ده‌ستوردا نه‌هاتنه پێشه‌وه‌و دواتر به‌زه‌ره‌ر شکایه‌وه به‌سه‌ریاندا، به‌ڵام به‌شێک له‌سوننه‌کان پێیانوایه ده‌سه‌ڵاتى به‌هێز له‌عێراقدا لهزهرهرى ئه‌واندایه. هاوڵاتى: له‌دوو رۆژى رابردوودا خۆپیشانده‌رانى مه‌یدانى ته‌حریر له‌به‌غدا له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى حکومه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و کۆمسیۆن و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یان کردووه که له (72) کاتژمێردا جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌گه‌ر نه‌کرێت دۆخه‌که خراپتر ده‌بێت له‌مه‌ى ئێستا؟ ئه‌مین به‌کر: ئه‌م بابه‌ته درێژه ده‌کێشێت و دۆخى عێراق خراپتر ده‌بێت له‌مه‌ى ئێستا که رووده‌دات، هیچ که‌سێک نه‌یتوانیوه ره‌زامه‌ندى خۆپیشانده‌ران به‌ده‌ستبهێنێت، زۆرینه‌یان ئه‌و خه‌ڵکه ره‌ش و رووته‌ن کهزوڵمى (16) ساڵى رابردوو بووه‌و په‌نگیان خواردۆته‌وه‌و ئێستا ده‌ریده‌بڕن، ئه‌وه‌ى هانى خۆپیشانده‌رانى عێراق ده‌دات ته‌نها موقته‌دا سه‌دره، ئه‌گه‌ر زه‌مانى ئه‌و بکه‌ن و پێموانییه گوێ به‌داواکارى خۆپیشانده‌ران بده‌ن له‌م قۆناغه‌دا موقته‌دا سه‌در له رووى عه‌مه‌لییه‌وه مه‌ترسی هه‌یه‌و ده‌توانێت گۆڕانکارى له‌ساحه‌که‌دا دروستبکات و شه‌قام بجوڵێنێت و ئه‌وانه‌شى پاڵپشتى ده‌که‌ن و به‌شدارى خۆپیشاندانه‌کان ده‌که‌ن زۆرینه‌یان هه‌ڵوێسته‌کانى سه‌در دووباره ده‌که‌نه‌وه لایه‌نگرى حه‌ماسى و توندڕه‌ویان تێدایه، له‌حه‌قیقه‌تدا خۆپیشانده‌ران بهپشتئهستورى به‌هێزه‌که‌ى موقته‌دا خۆپیشاندان ده‌که‌ن. هاوڵاتى: واتا بێجگه له‌موقته‌دا سه‌در، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانى دیکه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى عادل عهبدولمههدین؟ ئه‌مین به‌کر: عادل عهدبولمههدى ئێستا وه‌کو رهمزییهتى قه‌زییه‌که‌ى لێهاتووه، چونکه ئه‌گه‌ر عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه، ئه‌وه شیعه‌کان که‌سێکى دیکه‌یان بۆ دانانرێت و ره‌نگه ببێته هۆى که‌وتنى نیزامى سیاسى له‌عێراقدا. ئه‌گه‌رنا فرسه‌ت بده‌ن به‌شیعه‌کان له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا زۆر به‌ئاسانى ده‌توانن سه‌رۆک وه‌زیران بگۆڕن، له‌بنه‌مادا داواکارییه‌که عادل عه‌بدولمه‌هدی نییه، چونکه عه‌بدولمه‌هدى به‌رپرسیار نییه له‌گه‌نده‌ڵییه‌کانى (15) ساڵى رابردوو، عادل عه‌بدولمه‌هدى رمهزییهتى وه‌رگرتووه‌و لهساترى یه‌که‌مدایه، بۆیه خۆپیشانده‌ران داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى حکومه‌ت ده‌که‌ن، پێیانوایه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه داواکارییه‌کانى دیکه‌یان بۆ دێته‌دى. هاوڵاتى: گه‌نده‌ڵییه‌کانى عێراق له‌چ ئاستێکدایه؟ ئایا زانیاریتان هه‌یه گه‌نده‌ڵییه‌کان زیاتر له‌چ بوارکێدا ئه‌نجامدراوه؟ ئه‌مین به‌کر: له‌ساڵى 2005وه تا ساڵى 2014 نزیکه‌ى (128) ملیار دۆلار به‌ده‌ر له‌یاساى بودجه خه‌رجکراوه کهپاڵپشتیى یاسایى نه‌بووه، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه موخه‌سه‌سات و شیرینى و به‌م شێوه‌یه بۆ سه‌رۆکایه‌تییه‌کان خه‌رج کراوه‌و بۆ که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کان خه‌رج کراوه یان له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ره‌کاندا رێکده‌که‌وتن و به‌ناوى پڕۆژه‌ى جیاوازه‌وه پاره‌کان خوراون به‌ده‌ر له رێنماییه داراییه‌کان و یاساى بودجه، به‌ڵام له‌دواى 2014وه تائێستا به‌تایبه‌ت که داعش دروستبوو عێراق که‌وته دۆخێکى خراپى داراییه‌وه، فهترهى واهه‌بووه موچه‌ى به‌ئاسانى بۆ په‌یدا نه‌ده‌بوو بیداته فه‌رمانبه‌ره‌کانى، عێراق ئێستا پاره‌یه‌کى ئه‌وتۆ بۆ وه‌به‌رهێنان خه‌رج ناکات، له‌سه‌رده‌مى مالکی‌دا پاره‌یه‌کى زۆر به‌هه‌ده‌ر درابوو له‌ده‌ره‌وه‌ى یاساى بودجه‌و گه‌نده‌ڵییه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر بووه‌و تهراکومى کردووه بۆ ئێستا. له‌ماوه‌ى پێنج ساڵدا نزیکه‌ى دوو ملیۆن موچه‌خۆر له عێراقدا زیادى کردووه، به‌ڵام کورد یه‌ک فه‌رمانبه‌رى بۆ زیاد نه‌کراوه هاوڵاتى: ئایا له‌عێراقدا له‌ساڵى 2014 چه‌ند موچه‌خۆر هه‌بووه‌و چه‌ند زیادى کردووه له‌ماوه‌ى ئه‌م پێنج ساڵه‌دا؟ ئه‌مین به‌کر: له‌ساڵى 2014دا دوو ملیۆن و (100) هه‌زار موچه‌خۆر له‌عێراقدا هه‌بووه، ئێستا گه‌یشتۆته نزیکه‌ى شه‌ش ملیۆن موچه‌خۆر بهخانهنشینهوه، له‌ماوه‌ى پێنج ساڵدا واتا له‌نێوان 2014 بۆ 2019 نزیکه‌ى دوو ملیۆن موچه‌خۆر زیادى کردووه بێجگه ئه‌وانه‌ى خانه‌نشین کراون، ئه‌مه‌ش بۆ سه‌ر خه‌رجى گشتى له‌وڵاتێکى (37) ملیۆنیدا زۆره‌و بودجه‌ى داڕزاندووهو زۆرینهکهى بۆ موچه ده‌ڕوات. هاوڵاتى: به‌ڵام بۆچى له‌ساڵى 2014 تائێستا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌به‌غداوه تائێستا هه‌ر 682 هه‌زار که‌س بووه و زیاد نه‌کراوه که‌هه‌رێم ده‌ڵێت یه‌ک ملیۆن و (249) هه‌زار موچه‌خۆرى هه‌یه، به‌ڵام له‌عێراقدا نزیکه‌ى دوو ملیۆن موچه‌خۆر زیادى کردووه؟ ئه‌مین به‌کر: هه‌رێمى کوردستان له رووى سیاسییه‌وه پێگه‌ى زۆر لاوازه له‌ئاستى عێراقدا، هه‌موو لایه‌نه سیایییه‌کان ئه‌جێنداکانى خۆیان ئاشکراده‌که‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى تا دوێنێ خۆیان به‌دۆستى کورد ده‌زانى و ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌کانى هه‌رێمى کوردستان و نوێنه‌ره‌کانى کورد له‌عێراق پاشه‌کشه پێ بکه‌ن و کورد رۆڵێکى ئه‌وتۆى له‌هاوکێشه سیاسی‌دا نه‌مێنێت و کار له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌کرێت. پێگه‌ى کورد له به‌غدا زۆر لاوازه و سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد لێى به‌رپرسیاره هاوڵاتى: سه‌رکردایه‌تى سیاسى کوردستان به‌رپرسیارن له‌سه‌ر لاوازبوونى پێگه‌ى کورد؟ ئه‌مین به‌کر: به‌ڵێ ئه‌مه به‌شێکى به‌رپرسیارێتیه‌که به‌لایه‌نه سیاسییه‌کان خۆیان ده‌که‌وێت که نه‌یانتوانیوه له رێکنه‌که‌وتن و بوونى دوو ئیداره‌ى جیاواز‌و دوو ناوچه‌ى نفوزى جیاواز، سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد نه‌یتوانیوه رۆڵى خۆى به‌هێز بکات له‌عێراقدا. هاوڵاتى: هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته چاره‌سه‌ره بۆ عێراق، ئاسته؟؟؟؟؟ جێبه‌جێ بکرێت؟ ئه‌مین به‌کر: ئه‌گه‌ر ته‌نها داواکارى خۆپیشانده‌ران هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بێت ئاسانه جێبه‌جێکردنى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببه‌سترێته‌وه به‌گۆڕانکارى له‌سیستمه سیاسییه‌که‌و خسته ده‌سته‌ڵاتى حوکمى عورفى یا عه‌سکه‌رى ئه‌مه زه‌حمه‌ت ده‌بێت، له‌کاتى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌م داواکاریانه هه‌بووایه باشتر ده‌بوو، ئێمه ده‌مانزانى ئه‌نجامى ته‌زویرى هه‌ڵبژاردن ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ى ئێستاى ده‌بێت، چونکه هیچ لایه‌نێک نکۆڵى له‌وه نه‌کرد که ساخته‌کارى زۆر گه‌وره کراوه‌و شه‌قامیش ده‌یزانى
ئارا ئیبراهیم شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى که‌شه‌ش ساڵ زیاتره به‌ردى بناغه‌ى دانراوه، هێشتا چاوه‌ڕێى وه‌زاره‌تى داراییه بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌ى قۆناغى یه‌که‌مى بۆ خه‌رج بکرێت. شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى له‌ساڵى 2013 له‌لایه‌ن عیماد ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆکى کابینه‌ى حه‌وته‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌ردى بناغه‌ى دانرا، به‌ڵام له‌و کاته‌وه تائێستا بودجهکهى چه‌ندین جار که‌مکراوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین ده‌ستى کردوه‌و تائێستاش ده‌ست به‌کاره‌کانى نه‌کراوه. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌فته‌ى رابردوو کۆبوونه‌وه‌یه‌کى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و که‌سانى هونه‌رى و ئه‌ندازه‌یى ئه‌نجامداوه‌و له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى ئاینده‌دا بڕیاره وه‌زاره‌تى شاره‌وانى نووسراو ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى بکات بۆ خه‌رجکردنى گوژمه‌ى قۆناغى یه‌که‌مى که‌ته‌نها (50) ملیار دیناره. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌و کۆبونه‌وه‌یه به هاوڵاتى وت» هه‌موو کاره کارگێڕییه‌کانى شه‌قامى سه‌دمه‌ترى سلێمانى ته‌واو بووه‌و هه‌فته‌ى ئاینده وه‌زاره‌تى شاره‌وانى نووسراو ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌کات و گوژمه‌ى یه‌که‌م بۆ قۆناغى یه‌که‌م خه‌رج ده‌کرێت و ده‌ستبه‌کار ده‌بێت». هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ده‌ستپێکردنى شه‌قامى سه‌دمه‌ترى له‌مساڵدا جێبه‌جێ ده‌کرێت، به‌ڵام وتیشى:» له‌به‌ر وه‌رزى باران بارین ناتوانرێت کاره‌کان هه‌مووى بکرێت، به‌ڵام که وه‌رزى باران بارین ته‌واو بوو کاره‌کان خێراتر ده‌کرێت». شه‌قامى سه‌دمه‌ترى سلێمانى له‌نزیک گوندى دهمرکانهوه له‌نێوان عه‌ربه‌ت و سلێمانى ده‌ستپێده‌کات تا تاسڵوجه‌و حه‌وت یه‌کتربڕو سێ پرد‌و پێنج پردى په‌ڕینه‌وه‌و (16) قهنتهرهى تێدا ده‌بێت. ئازاد ره‌سوڵ، به‌ڕێوبه‌رى جێبه‌جێکارى پڕۆژه‌ى 100 مه‌ترى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» چاوه‌ڕێى ئهنجومەنى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین، هه‌رکات نووسراویان نارد ئێمه ده‌ستپێده‌که‌ین».