شاناز حەسەن ئه‌حمه‌د ره‌ووف ئه‌کته‌رى بوارى کۆمیدیا باس لەکارە هونەریەکانی دەکات و شانازى به‌هه‌موو کاره‌کانى رێزان فه‌ره‌ج-ى هاوسه‌رییه‌وه ده‌کات. هونەرمەند ئه‌حمه‌د ره‌ووف له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى دەشڵێت: جگە لەکاری هونەری خولیای ئاژەڵ بەخیوکردنەو (٧٠) مریشک و (٣٠) کۆتری هه‌بوو، ئێستاش دوو خورماخورهو توتیه‌کی هه‌یه. ئه‌حمه‌د ره‌ووف ماوه‌ى 37 ساڵە کارى نواندن ده‌کات، یه‌که‌م کارى شانۆى به‌ناوى (مانگى ئاوا بوو) بووه. هاوڵاتى: که‌ى ده‌ستتکرد به‌کارى هونه‌رى؟ ئه‌حمه‌د ره‌ووف: له ساڵى ١٩٨٢ چوومه په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌کان هه‌ر ئه‌و ساڵه بوم به‌ئه‌ندامى تیپى نواندنى سلێمانى و یه‌که‌م شانۆگه‌ریم له‌و تیپه‌وه بوو کهشانۆگهرى (مانگى ئاوا بوو ) بوو له‌ده‌رهێنانى جەلیل زه‌نگه‌نه. هاوڵاتى: سه‌ره‌تاى کارکردنت به‌کارى تراژیدیا ده‌ستتپێکرد یان کۆمیدیا؟ ئه‌حمه‌د ره‌ووف: من سه‌ره‌تاى ده‌ستپێکردنى کارى هونه‌ریم بوو ماوه‌یه‌کى زۆر کارى تراژیدیام کرد له‌ساڵى ١٩٨٢ەوه تا دواى راپه‌ڕین واته ١٩٩١ کارى تراژیدیم کردوه‌و له ١٨ کارى شانۆیى جاد کارم کردوه، به‌ڵام دواى ئه‌وه بڕیارمدا له‌کارى کۆمیدیا کاربکه‌م، له‌م بهرواردهشدا بینه‌ره‌که‌م منى وه‌ک کۆمیدیا هه‌ڵبژارد. هاوڵاتى: بۆ کارى شانۆییت هه‌ڵبژارد؟ ئه‌حمه‌د ره‌ووف: کارى شانۆ کارێکى زور پیرۆزه هه‌ر له‌منداڵیمه‌وه سه‌رسام بووم به‌فیلمه میسریه‌کان به‌تایبه‌تى عادل ئیمام و سەمیر غانم، هه‌ڵبژاردنم بوو کارى کۆمیدیا به‌ڕاستى له‌ڕێگاى کۆمیدیاوه تۆ ده‌توانى ئه‌و په‌یامه‌ى ده‌ته‌وێت زۆر زووتر بگه‌یه‌نیته بینه‌ره‌که‌ت له‌هه‌موو دنیاشدا وایه کۆمیدیا تاکه وه‌سیله‌یه کهخێراترین کات له‌ده‌رگاى هه‌موو ماڵێک ده‌دات. هاوڵاتى: ئایا کارکردن له‌کارێکى کۆمیدیا قورستره یان تراژیدیا؟ ئه‌حمه‌د ره‌ووف: من ئه‌وه‌نده‌ى به‌کرده‌یى کارى کۆمیدیام کردووه، به‌ڕاستى کۆمیدیا هونهریکى قورسه به‌هه‌موو ئه‌کته‌ریک ناکرێت، من له‌به‌هاى هیچ کام له‌بواره‌کانى هونه‌رکه‌م ناکه‌مه‌وه هه‌مووى وه‌ک خوێن زه‌روره بۆ له‌ش به‌ڵام له‌سه‌روو هه‌مویانه‌وه کارى کۆمیدیا تاکه وه‌سیله‌یه که‌ڕاسته‌وخۆ په‌یامى خۆت ده‌گه‌یه‌نیت، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت کۆمیدیا هه‌ر ئه‌وه نیه ده‌م و لچى خۆت خوار بکه‌یته‌وه و قسه‌ى هه‌زه‌لى بکه‌یت له‌به‌رئه‌وه‌ى خه‌ڵک پێبکه‌نێت هونه‌رى کۆمیدیا میتۆد‌و ئسوسى خۆى هه‌یه‌و هه‌موو ئه‌کته‌ریک ده‌ره‌قه‌تى نایه‌ت. هاوڵاتى: که‌سایه‌تیه‌کى چۆنیت؟ ئه‌حمه‌د ره‌ووف: له‌ڕۆژانى ئاسایی خومدا که‌سایه‌تیه‌کى هیمن و له‌سه‌رخۆم هه‌یه، که‌سیکى که‌م دووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆمه‌ڵایه‌تیم، که له‌سه‌ر شانۆ دێمه‌خواره‌وه که‌سایه‌تى خۆمم حه‌زناکه‌م هیچ له‌و دیالۆگانه دووباره بکه‌مه‌وه که له‌سه‌ر شانۆ وتوومه، هه‌رده‌م حه‌زم کردوه که‌سیک بم نهفعم هه‌بێت بو چوارده‌ورم، حه‌زده‌که‌م زیانم نه‌بیت بۆ هیچ که‌س. هاوڵاتى: یه‌کتر ناسینتان له‌گه‌ڵ رێزان فه‌ره‌جى هاوسه‌رت چۆن بوو؟ ئه‌حمه‌د ره‌ووف: یه‌کتر ناسینمان له‌گه‌ڵ رێزان له‌په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌کانه‌وه بوو، ئه‌و له‌به‌شى شێوه‌کارى بوو له‌به‌شى سیرامیک، منیش له‌شانۆ بوم، له‌وکاته‌وه یه‌کترمان ناسى و نسیب گرتى و هاوسه‌رگیریمان کرد. هاوڵاتى: کاره‌کانى هاوسه‌ره‌که‌ت پێ چۆنه؟ ئه‌حمه‌د ره‌ووف: کارکردنى رێزان نه‌ڵێم هاوسه‌رى خۆمه، به‌ڵام یه‌کێکه له‌و ئه‌کته‌ره دیاره سه‌رکه‌وتووانه‌ى کوردستان، که‌زۆر شانازى بهکارهکانیهوه ده‌که‌م. هاوڵاتى: به‌ڕێزت خه‌ڵکى سلێمانیت؟ به‌هۆى کاره‌کانته‌وه ئێستا له‌هه‌ولێر ده‌ژیت؟ ئه‌حمه‌د ره‌ووف: من خه‌ڵکى سلێمانیم شاره حه‌یاته‌که، به‌ڵام بۆ به‌زمى به‌زم ده‌بێت هه‌فتانه دوو رۆژ بێمه هه‌ولێر، ئێستا هه‌ولێریشم به‌قه‌د سلێمانى خوشده‌وێت، که‌رکوک و هه‌ڵه‌بجه‌و دهۆکیش به‌شارى خوم ده‌زانم و ده‌بم به‌قوربانى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان. هاوڵاتى: نێوانت له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدۆستى چۆنه؟ ئه‌حمه‌د ره‌ووف: حه‌زم له‌به‌خێوکردنى په‌له‌وه‌رو باڵنده‌یه (٧٠) مریشکم هه‌بوو له‌گه‌ڵ (٣٠) کوتر، ئێستاش له‌ماڵه‌وه دوو خورماخۆرهو توتیهکم هه‌یه، هه‌موو ئاژه‌ڵێکم خۆشده‌وێت تابتوانم ده‌یانپارێزم. هاوڵاتى: وێنه‌ى توتیهکهت له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى زۆر داده‌نێیت؟ چیرۆکى ئه‌و توتیه چییه؟ ئه‌حمه‌د ره‌ووف: توتیهکهمم زۆر خوشدهویت ئێستا فێربووه پێم ده‌ڵێت وه‌حشى، ماوه‌یه‌که لێم عاجزه به‌هۆى سه‌رقاڵیم کاتم زۆر نیه یارى له‌گه‌ڵ بکه‌م هه‌ر لهقهفهزهکهى به‌رى ده‌ده‌م ده‌فڕێته سه‌رشانم و ماچم ده‌کات و له‌سه‌رشانم هه‌ڵده‌په‌ڕێت به‌ڵام ماوه‌یه‌ک ئیهمالم کردبوو رۆژێک هاته سه‌رشانم وتم لاچۆ کوکو عاجزم مه‌که، به‌ڵام گازى لهگوێچکهم گرت بۆى سمیم له‌و رۆژه‌وه ناوێرم یارى له‌گه‌ڵ بکه‌م، به‌ڵام زۆر نازداره لامان. هاوڵاتى: بەشداریکردنت لهبهزمى به‌زم چۆن بوو؟ ئه‌حمه‌د ره‌ووف: به‌زمى به‌زم یه‌کێکه له‌و کاره جوانانه‌ى که شانازى پێوه‌ده‌که‌م و من وه‌ک ئەحمەد رەووف خۆم به قه‌رزارى ئه‌و پرۆگرامه ده‌زانم، چونکه ئه‌وه‌نده‌ى تر به‌خه‌ڵکى ناساندم و هه‌وادارم زیادى کردووه، کارێکى جیاواز‌و جوانه، به‌ڵام به‌ده‌ر له‌وه‌ش پێویسته خه‌ڵک بڕیار بدات به‌رده‌وام بێت یاخود نا. هاوڵاتى: کام کاره‌ت زۆر شانازى پێوه‌ده‌که‌یت؟ ئه‌حمه‌د ره‌ووف: من شانازى ده‌که‌م به‌هه‌موو کارهکانمهوهو هه‌موویانم خۆشده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌هه‌موویان نازدارتره لام شانوگهرى (دارستان و یاساکه‌ى) بوو له‌نووسینى دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵاو خوم کارى ده‌رهێنانم بۆ کردبوو و نواندنیشم تیاده‌کرد سێ مانگ له‌سلێمانى نمایشم کرد‌و پاشان له‌ئه‌ڵمانیا مانگێک له‌هه‌ردوو شارى مانهایم و نۆرنبیرگ نمایشمان کرد. هاوڵاتى: ئاستى هونه‌ر به‌گشتى له چ ئاستێکدایه؟ ئه‌حمه‌د ره‌ووف: ئاستى هونه‌رى کوردى له‌هه‌موو بواره هونه‌ریه‌کاندا په‌یوه‌سته به‌بودجه‌وه، بودجه هه‌بێت کارى تێروته‌سه‌ل ده‌کرێت، نه‌بوو کاره‌کان کرچ‌وکاڵ ده‌رده‌چن به‌ڵام به‌گشتى هه‌ستده‌که‌م به‌ره‌وپێش ده‌چێت و هیوادارم باشتربیت
سازدانى: ئارا ئیبراهیم رێبوار که‌ریم مه‌حمود، ئه‌ندامى کورد له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات ئه‌و ته‌نگه‌ژه سیاسیه‌ى دروست بووه ئه‌وسه‌رى دیار نییه بۆ کورد که‌ئایا براوه ده‌بێت یان دۆڕاو. رێبوار که‌ریم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى جه‌ختله‌وه‌ده‌کاته‌وه، تا ئێستا هیچ لایه‌نێکى عێراقى باسى به‌دیلى عادل عه‌بدولمه‌هدى نه‌کردووه، دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک سه‌رۆک کۆمار هیچ که‌سێکى پێشنیار نه‌کردووه بۆ لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ شوێنگره‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى. ده‌شڵێت، له‌هیچ لایه‌ن و که‌سێکى قبوڵ ناکه‌ن موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ببڕێت، ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم چاوه‌ڕێى پاره‌ى موچه نه‌بێت له‌به‌غداوه، به‌ڵکو به‌داهاتى نه‌وت و ناوخۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بکات. هاوڵاتى: دۆخى عێراق به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا به چى گه‌شتووه؟ رێبوار که‌ریم مه‌حمود: خۆپیشاندانه‌کان به‌رده‌وامن، خواستى خۆپیشانده‌ران خواستى راسته‌قینه‌ى خه‌ڵکه‌و به‌شێکى گه‌وره‌ى خۆرسکانه‌یه داواى خزمه‌تگوزارى و باشترکردنى ژیانیان ده‌که‌ن، له 16 ساڵى رابردوودا کابینه یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى حکومه‌تى عێراق نه‌یانتوانیوه خواسته‌کانى هاوڵاتیان به‌ده‌ستبهێنن، بۆیه قابیلى ئه‌وه‌یه خه‌ڵک لێیان هه‌ستێت و قبوڵیان نییه چیتر ئه‌م حکومه‌ته به‌م شێوازه به‌رده‌وام بێت. له 16 ساڵى رابردوودا هه‌رچى گرێبه‌سته گه‌وره‌کان هه‌بووه له‌ناو وه‌زاره‌ته‌کان بردویانه‌و هه‌رچى تاڵانى هه‌یه له‌عێراقدا کردوویانه. هاوڵاتى: ده‌وترێت عادل عه‌بدولمه‌هدى به مه‌رجێک ده‌ستله‌کارده‌کێشێته‌وه که که‌سێک دابنرێت هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌سه‌رى کۆکبن؟ رێبوار که‌ریم مه‌حمود: له راستیدا دکتۆر عادل بۆ خۆى به‌ته‌نها نییه له‌م بابه‌ته‌دا هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى که پاڵپشتیان کردووه‌و دایانناوه ئه‌وانه بڕیار ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ورده‌کارییه‌کان، به‌ڵام حه‌تمه‌ن ئه‌م کابینه‌یه نه‌مێنێت ده‌بێت جێگره‌وه‌یه‌ک هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى که لایه‌نه‌کان له‌سه‌رى کۆکبن، مه‌به‌ستى عه‌بدولمه‌هدى له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که بۆشایى ئیدارى دروست نه‌بێت تا نه‌بێته کێشه‌و قه‌یرانى گه‌وره‌تر، دواجار هه‌ر ده‌بێت که‌سانێک هه‌بن له عێراقییه‌کان رێکبکه‌ون له‌قۆناغى داهاتوودا. سه‌رۆک کۆمار پشتگیرى خواسته‌کانى خۆپیشانده‌رانى عێراقى کردووه‌و ئاماژەیهکیشى نیشاندا که بۆ رازیبوون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته که یه‌که‌م شوێنه به‌فه‌رمى ره‌زامه‌ندى خۆى نیشان بدات، ئه‌مه شتێکى باشه. هاوڵاتى: سه‌رۆک کۆمار رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو وتارێکیدا و به‌دوایدا مه‌رجه‌عیه‌تى شیعه‌کان قسه‌یان کرد، تا چه‌ند ره‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت بۆ رێکه‌وتن و چاره‌سه‌رکردنى که سه‌رۆک کۆماریش رازییه به ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى؟ رێبوار که‌ریم مه‌حمود: سه‌رۆک کۆمار رۆژى پێنجشه‌ممه پێش مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى شیعى قسه‌ى کرد که زۆر به وازحى تێگه‌شتین له‌وه‌ى لایه‌نه ناکۆکه‌کان هێشتا نه‌گه‌یشتون به رێکه‌وتن، له‌ده‌ست ئه‌و لایه‌نه ناکۆکانه‌یه که زۆرترین کورسیان له په‌رله‌ماندا هه‌یه، ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن. سه‌رۆک کۆمار پشتگیرى خواسته‌کانى خۆپیشانده‌رانى عێراقى کردووه‌و ئاماژەیهکیشى نیشاندا که بۆ رازیبوون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته که یه‌که‌م شوێنه به‌فه‌رمى ره‌زامه‌ندى خۆى نیشان بدات، ئه‌مه شتێکى باشه. هاوڵاتى: ئایا لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق رازین به هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته؟ رێبوار که‌ریم مه‌حمود: تائێستا هیچ لایه‌نێک رازى نییه به‌هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته. هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته پێویستى به کاته ئه‌گه‌رنا ئه‌مه‌ى ئێستا دروست بووه، هه‌ر ئه‌م دۆخه ده‌هێنێته‌وه کایه، له‌سه‌دا 20%ى به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقیان کردووه له 2018دا، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن بگۆڕدرێت و یاساى هه‌ڵبژاردن هه‌مواربکرێته‌وه، تاههڵبژاردنێکى نیمچه پاک ئه‌نجامبدرێت، چونکه هیچ کات هه‌ڵبژاردن له‌عێراقدا به‌پاکى تێپه‌ڕى نه‌کردووه. له‌نه‌مانى عادل عه‌بدولمه‌هدیدا له‌به‌رده‌م قۆناغێکى نادیارداین و روون نییه کورد تێیدا براوه ده‌بێت یان دۆڕاو، به‌ڵام به‌گشتى ئه‌م دۆخه‌ى له‌ساڵى 2019 بۆ کورد خوڵقاوه دروست نابێته‌وه، ئه‌مه وا ده‌کات هه‌وڵه‌کانى کورد بۆ ناوچه جێناکۆکه‌کان و جێبه‌جێکردنى مافه ده‌ستورییه‌کان و گفتوگۆ‌و شه‌ڕى پرۆژه یاساى نه‌وت و غازمان له‌پێشه، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌رکى کورد بۆ داهاتوو قورس‌تر ده‌کات. هاوڵاتى: ئایا به‌رهه‌م ساڵح رازى بووه سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق ده‌ستله‌کاربکێشنه‌وه؟ رێبوار که‌ریم مه‌حمود: دکتۆر به‌رهه‌م رێگر نییه له‌هه‌ر چاره‌سه‌رێک که‌هێزه سیاسییه‌کان له‌سه‌رى رێکبکه‌ون، به‌ڵام له‌مه‌سه‌له‌ى سه‌رۆک کۆمار دکتۆر به‌رهه‌م وه‌ڵامه‌که‌ى روونه که‌ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ خواستى خه‌ڵکدا بگونجێت. هاوڵاتى: کورد له‌م ته‌نگه‌ژه سیاسیه‌ى عێراق براوه ده‌بێت یان دۆڕاو؟ رێبوار که‌ریم مه‌حمود: ئێستا له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى لانى که‌م له‌سه‌ر مه‌له‌فى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌ندییه‌کى باش هه‌بووه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، له‌نه‌مانى عادل عه‌بدولمه‌هدیدا له‌به‌رده‌م قۆناغێکى نادیارداین و روون نییه کورد تێیدا براوه ده‌بێت یان دۆڕاو، به‌ڵام به‌گشتى ئه‌م دۆخه‌ى له‌ساڵى 2019 بۆ کورد خوڵقاوه دروست نابێته‌وه، ئه‌مه وا ده‌کات هه‌وڵه‌کانى کورد بۆ ناوچه جێناکۆکه‌کان و جێبه‌جێکردنى مافه ده‌ستورییه‌کان و گفتوگۆ‌و شه‌ڕى پرۆژه یاساى نه‌وت و غازمان له‌پێشه، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌رکى کورد بۆ داهاتوو قورس‌تر ده‌کات. هاوڵاتى: سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد چى بکات تا دۆڕاو نه‌بێت؟ رێبوار که‌ریم مه‌حمود: کورد به‌چه‌ند هه‌نگاوێک ده‌بێت خۆى ئاماده بکات بۆ قۆناغى داهاتوو، یه‌کگرتوو یه‌ک ده‌نگ بێت، یه‌کگرتوویى به‌ماناى ئه‌وه نایه‌ت هه‌ر لایه‌نه‌و دواى گروپێکى عێراقى بکه‌وێت، ده‌بێت ستراتیژێک هه‌بێت تا یه‌ک ده‌نگى هه‌بێت له‌نێوان فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌به‌غداو حکومه‌تى هه‌رێمیش مولزه‌م بێت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى کورد له‌به‌غداو به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ت بێت پێکه‌وه بڕیاربده‌ن له‌سه‌ر چاره‌نووسى کورد له‌گه‌ڵ عێراق. له‌هه‌مانکاتدا به‌رنامه‌و روئیاى کورد روون بێت بۆ داهاتوو، تا ئێستا له‌به‌غدا روئیاى کورد روون نییه، نه‌یتوانیوه کار له‌سه‌ر پرسه ستراتیژییه‌کان بکات و هه‌مووى پرسى کاتى بووه‌و په‌یوه‌ندیدار بووه به‌پاره‌وه که‌ئه‌مه شتێکى خراپ بووه، چونکه کێشه‌کى کورد ته‌نها پاره نییه. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر ئه‌م حکومه‌ته‌ى عه‌بدولمه‌هدى هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، مه‌ترسى له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دروست نابێت؟ رێبوار که‌ریم مه‌حمود: ئه‌گه‌ر ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ى عێراق نه‌بوایه بڕیاربوو له 15ى 10ى ئه‌مساڵ چاوه‌ڕێى هاتنى پڕۆژه بودجه‌ى 2020 مان ده‌کرد بێته په‌رله‌مانى عێراق و ده‌ستبکه‌ین به‌گفتوگۆکان، په‌رله‌مان بڕیاریدابوو پێش کۆتایى ئه‌مساڵ پڕۆژه‌ى بودجه په‌سه‌ند بکات و کارێکى باش بوو که جۆرێک رێکه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌هاته کایه‌وه، به‌ڵام ئێستا هه‌موو شتێک راوه‌ستاوه‌و له‌به‌رده‌م قۆناغێکى نادیارداین، بۆیه بهتهئکیدى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم تا 31ى 12ى 2019 هیچ کێشه‌ى نییه، له‌وه به‌دوا نادیاره‌و هه‌رچه‌نده ئه‌وه ده‌که‌وێته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و حکومه‌ته‌ى له‌عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌م حکومه‌ته‌ى ئێستا به‌سه‌رۆکایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى تا ئه‌وکاته‌ى بمێنێت ده‌توانێت پڕۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بکات. حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌و بودجه‌یه‌ى له‌به‌رده‌ستیدایه به‌و مامه‌ڵه نه‌وتیه‌ى ده‌یکات له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆ وا بکات چاوه‌رێى هاتن و نه‌هاتنى موچه نه‌بێت له‌به‌غداوه هاوڵاتى: گفتوگۆى موقته‌دا سه‌درو هادى عامرى بۆ پێکهێنانى حکومه‌تێکى نوێ گه‌شتووه به‌چى، پێتوایه ده‌توانن ئه‌مان حکومه‌ت پێکبهێنن که‌خاوه‌نى 106 کورسى په‌رله‌مانن؟ رێبوار که‌ریم مه‌حمود: ئه‌وانه هێزى گه‌وره‌ن لهعێراقداو ده‌توانن حکومه‌ت پێکبهێنن، ئه‌وانیش هێشتا رێکنه‌که‌وتون ئه‌گه‌ر رێکبکه‌ون له‌کاتژمێرێکدا ده‌توانن که‌سێک دیارى بکه‌ن بۆ جێگه‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى. وه‌کو لایه‌نه کوردییه‌کان پاڵپشتى حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدیمان کردووه له‌پێناو ئارامیدا، ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه سه‌ره‌کیانه‌ى حکومه‌تیان دروستکردووه نه‌یانه‌وێت و بیگۆڕن لایه‌نه کوردییه‌کان رێگرى ناکه‌ن. هاوڵاتى: دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح هیچ که‌سێکى پێشنیار کردووه بچێته شوێنى عادل عه‌بدولمه‌هدى؟ رێبوار که‌ریم مه‌حمود: دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح هیچ که‌سێکى پێشنیار نه‌کردووه، ئه‌سڵه‌ن دکتۆر به‌رهه‌م تا لایه‌نه سیاسییه‌کان رێکنه‌که‌ون هیچ هه‌نگاوێک نانێت. تائێستا باسى به‌دیلى دکتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدى نه‌کراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و لایه‌نانه‌ى حکومه‌تیان پێکهێناوه مه‌به‌ستیانه که ئه‌م حکومه‌ته بمێنێته‌وه‌و ناچن به‌لاى گفتوگۆى به‌دیلدا، ده‌یانه‌وێت عادل عه‌بدولمه‌هدى بمێنێته‌وه. ئێستا هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌سه‌رۆکایه‌تى هادى عامرى که ده‌وڵه‌تى قانونیان له‌گه‌ڵدایه هێشتا باسى به‌دیلى عادل عهبدولمههدیان نه‌کردووه. هاوڵاتى: له‌م ته‌نگه‌شه سیاسییه‌ى عێراق حکومه‌تى هه‌رێم چى هه‌نگاوێک بنێت باشه بۆ گره‌نتیکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران؟ رێبوار که‌ریم مه‌حمود: هیوادارم حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌و بودجه‌یه‌ى له‌به‌رده‌ستیدایه به‌و مامه‌ڵه نه‌وتیه‌ى ده‌یکات له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆ وا بکات چاوه‌رێى هاتن و نه‌هاتنى موچه نه‌بێت له‌به‌غداوه، به‌ڵام هێشتا روون نییه حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه ده‌کات، چونکه داهاتووى عێراق هێشتا نادیاره، عادل عهبدلومههدى بمێنێت یان نه‌مێنێت ناتوانین وه‌ک ئه‌مساڵى 2019 هه‌رێمى کوردستان پاره‌ى بۆ بێت له‌به‌غداوه‌و هیچ نه‌وت و داهاتێک ته‌سلیمى به‌غدا نه‌کرێت، پێوایه ئه‌مه زه‌حمه‌ته. هاوڵاتى: نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم باسى ئه‌وه‌ى کردووه حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه هه‌موو نه‌وته‌که‌ى راده‌ستى به‌غدا بکات ئه‌گه‌ر پشکى حه‌قیقى بدرێته هه‌رێم؟ رێبوار که‌ریم مه‌حمود: گرنگ ئه‌وه‌یه حکومه‌تى هه‌رێم نه‌بێته مایه‌ى بڕینى موچه‌و قوتى هاوڵاتیانى هه‌رێم و گه‌ڕانه‌وه بۆ پاشه‌که‌وتى موچه، ئیتر گرنگ نییه به‌شێک له‌نه‌وته‌که‌ى ده‌دات به‌به‌غدا یان هه‌مووى یان داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیلى پێده‌دات، ئه‌وه کێشه‌ى ئیداریی حکومه‌تى هه‌رێمه، ئێمه وه‌ک نوێنه‌رانى کورد له‌به‌غدا کێشه‌ى گه‌وره لاى ئێمه پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانى هه‌رێمى کوردستانه، موچه نابێت ببڕدرێت، هه‌ر لایه‌ن و که‌سێک بیه‌وێت بیبڕێت وه‌ک نوێنه‌رانى کورد له‌به‌غدا لێى قبوڵ ناکه‌ین.
کاکەلاو عەبدوڵا شارەزایانی بواری چەکی کیمیاوی لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی فسفۆری سپی لەلایەن تورکیاوە بۆ سەر باکوری سوریا فەرامۆش دەکەن بەپاساوی ئەوەی لێکۆڵینەوەکە دەکەوێتە دەرەوەی ناوچەی کار و چالاکیان. لێکۆڵەران لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی ڕایانگەیاند کە پشکنین لە نمونەکانی قوربانییەکانی هێرشەکەی مانگی رابردوو ناکەن لە سەرێکانی لەسەر خەڵکی سڤیل بەوپێیەی برینداربوونی فسفۆری سپی بە گەرمی دروست دەبێت نەک ماددەی کیمیاوی. رێکخراوەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی ڕایگەیاند، "ڕێکخراوەکەمان هەڵنەستاوە بەدەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە پێشهاتە نوێکانی باکوری سوریا، بەزۆری فسفۆری سپی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا بۆ دروستکردنی دووکەڵ یان رووناکی بەکاردێت، کاتێک لەبەر ئەم هۆکارانە بەکاردێت، بەکارهێنانەکەی ناچێتە بازنەی چەکی کیمیاوییەوە". هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئامانج لە بەکارهێنانی فسفۆری سپی بۆ "گەرمییەکەی بووە نەک ماددە کیمیاوییەکان". لەلایەکی تروە ڕۆژنامەی مۆرنینگ ستاری بەریتانی ئەوەی خستوەتەڕوو کە ئەم هەنگاوەی ڕێکخراوەکە دوای ئەو هەواڵانە دێت کە تورکیا بڕی ٣٠ هەزار یۆریۆی بەخشیوە بە پرۆگرامێکی ڕێکخراوەکە بەناوی "ناوەندی کیمیاوی و تەکنەلۆجی" کە تەنها دوای ڕۆژێک لە هێرشە ئاسمانییەکەی سەرێکانی ئەنجامدراوە و گومانکرا کە تورکیا چەکی کیمیاوی فسفۆری سپی بەکارهێنابێت. ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕێکخراوەکە پێشتر ڕایگەیاند "ئاگاداری بابەتەکەیە و زانیاری لەسەر کۆدەکاتەوە". هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات ( هه‌سه‌ده) به‌ڵگه‌ى پێویستیان خسته به‌رده‌ست لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەو چەکە قەدەغەکراوە لەلایەن سوپای تورکیاوە. لەناوەراستی مانگی رابردوو هەواڵی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن تورکیاوە بڵاوبویەوە و محمەد حامیدی تەمەن سیازدە ساڵان بووە بەرباسی ڕۆژنامە جیهانییەکان کە جەستەی بەڕوونی شوێنی سووتاوی پێوە دیار بوو. چەندین شارەزا باسیان لەوە کردووە ئەو برینانەی بە جەستەی محەمەدەوەیە بەهۆی فسفۆری سپییەوە دروست بووە. هەیمیش دی بریتۆن، شارەزای بەریتانی لە چەکی کیمیاوی مانگی رابردوو بە ڕۆژنامەی تامیزی ڕاگەیاند کە "برینەکانی محەمەد هاوتایە لەگەڵ بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی". فسفۆرى سپى تواناى سوتانێکى زۆر به‌هێزى هه‌یه کاتێک له‌گه‌ڵ ئۆکسجین کارلێک ئه‌کات و ناوچه‌یه‌کى فراوان ده‌گرێته‌وه و ده‌نوسێت به هه‌موو شتێکه‌وه به‌تایبه‌ت له‌شى مرۆڤ و کوژاندنه‌وه‌ى ئه‌سته‌مه تا به‌ته‌واوى نه‌یسوتێنێت. ته‌نانه‌ت کاریگه‌رى ده‌کاته سه‌ر ئێسک و مۆخ دواتریش ده‌بێته هۆى مردن. به‌کارهێنانى له جه‌نگدا به‌پێى یاسا نێوده‌ڵه‌تییه‌کان قه‌ده‌غه‌یه ئه‌گه‌ر دژى خه‌ڵکى سڤیل به‌کاربێت. ڕێکخراوی نێودەولەتی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی ڕێکخراوێکی فرە حکومییە و دەکەوێتە چوارچێوەی "رێککەوتننامەی چەکی کیمیاوی"یەوە و ١٩٣ وڵات ئەندامن تێیدایە و بنکەی سەرەکی لە هۆڵەندایە.
هاوڵاتى رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی کوشتنی خەلەیفەکەی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی به‌فه‌رمی؛ راشیگه‌یاند «ئه‌بوئیبراهیم هاشم قوره‌یشی» ناوی شوێنگرهوهیەتی لەکاتیکدا کەسێکی نەناسراوەو پێشتر ناوی نەهاتووە. دیاریکردنی کەسێکی نەناسراو لەناو گروپەکە تەنها بۆئەوەیە ریکخراوەکە نیشانی بدات کەتوانای خۆڕێکخستنەوەی هەیە، لەکاتێکدا هەتا پێش کوشتنی بەغدادیش هەندێ راپۆرت باسیان لەدابەشبوونی قووڵ دەکرد لەناو داعشدا، بەتایبەتی لەدیاریکردنی کەسی دووەمی ناو داعش دوای بەغدادی. بەپێی بهیاننامەیکی داعش که له‌ڕێی تۆماری ده‌نگییه‌وه له‌لایه‌ن ئاژانسی پڕوپاگه‌نده‌ی داعشه‌وه بڵاوکرایه‌وه لەتویتەر، کەسێکیش بەناوی «ئه‌بو حه‌مزه قوره‌یشی» خوێندیەوە. کەجێگرەوەی بەغدادیان دەستنیشان کردووە لەکاتێکدا ئەو ناوەی باسکرا لە ریزی ئەوانەدا نەبوو کەپێشتر باسدەکران. به‌یاننامه‌که «ئه‌بوئیبراهیم هاشمی قوره‌یشی» وه‌ک شوێنگره‌وه‌ی به‌غدادی راگهیاندو کوژرانی وته‌بێژی پێشووی داعش، ئه‌بو حه‌سه‌ن موهاجیریشی پشتڕاستکرده‌وه کەدوو رۆژ دوای کوشتنی بەغدادی لەجڕابلوس کوژرا لەلایەن هیزەکانی ئەمەریکاوە بەهاوکاری هێزەکانی هەسەدە. ئه‌ندامبوون له‌هۆزی قوره‌یشدا -- هه‌مان هۆزی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د -- وه‌ک مه‌رجێکی پێشوه‌خت داده‌نرێت بۆ بوون به‌سه‌رکرده‌ی داعش. ئەوەش لەکاتێکدایە شوێنی قورەیشیەکان سعودیەیە نەک عێراق. به‌غدادی، که له 2014ه‌وه سه‌رکردایه‌تی داعشی ده‌کردو داواکراوترین پیاوی جیهان بوو، له‌ئۆپه‌راسیۆنێکی هێزه تایبه‌ته‌کانی ئه‌مریکادا یه‌کشه‌ممه خۆی ته‌قانده‌وه لهحهشارگهکهی له‌گوندی باریشا له‌پارێزگای ئیدلیبی سوریا. به‌گوێره‌ی به‌یاننامه حه‌وت خوله‌کییه‌که، لیژنه‌ی یاسایی و راوێژکاریی گروپه‌که دوای کوژرانی سه‌رکرده 48 ساڵه‌که‌ی داعش کۆبوونه‌ته‌وه‌و رازیبوون جێگره‌وه‌یه‌ک دابنێن. دیاریکردنى که‌سێکى نه‌ناسراو له‌ناو گروپه‌که ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه ڕێکخراوه‌که نیشانى بدات که‌تواناى خۆ ڕێکخستنه‌وه‌ى هه‌یه زانیارییه‌کی زۆر که‌م هه‌یه ده‌رباره‌ی هاشمی، که ته‌نها ناوه‌که‌ی ئاماژه‌ی پێکرا وه‌ک جێگره‌وه‌ی گونجاوی داعش له‌م چه‌ندساڵه‌ی دواییدا، ته‌نانه‌ت کاتێکیش مه‌زه‌نده‌کان له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردوودا چڕبوونه‌وه. هیشام هاشمی شاره‌زای بواری رێکخراو داعش بە فڕانس پرێسی وت «شتێکی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی هاشمی نازانین جگه‌له‌وه‌ی حاکمێکی بڕیارده‌ری داعشه‌و سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌ی ‹شه‌ریعه‹ ده‌کات.» شاره‌زایان ده‌ڵێن پێده‌چێت ئه‌مه نازناو بێت، هه‌روه‌ها ده‌شڵێن کوژرانی به‌غدادی ده‌بێته‌هۆی لێکترازانی گروپه‌که، سه‌رباری ناوهێنانی جێگره‌وه‌یه‌ک. دوای ئه‌وه‌ی داعش له‌مانگی ئازاردا ئه‌و ناوچه که‌مه‌ی له‌ده‌ستدا که له‌گوندی دووره‌ده‌ستی باغۆزی سوریا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا بوو، گروپه‌که کاره‌کانی کرد به‌نهێنی و شێوازه‌که‌ی گۆڕی. شرۆڤه‌کاران ده‌ڵێن داعش په‌یکه‌ره‌یه‌کی ئاسۆیی هه‌یه، بۆیه کاریگه‌ریی هێرشێکی به‌زه‌بر ره‌نگه زیاتر سیمبۆلی بێت وه‌ک له‌پراکتیکی. یه‌حیا محه‌مه‌د عه‌لی، شاره‌زا له‌بواری گروپه تیرۆریستییه‌کاندا، وتی ناونانی جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ داعش ته‌نها «هه‌وڵێکی ناکامانهیه بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی کاریگه‌ری دوای زنجیره‌یه‌ک له‌ده‌ستدانه‌کان که‌تووشی هات، به‌کوژرانی سه‌رکرده‌که‌شی گه‌یشته ترۆپک.» راگه‌یاندنی دەستنیشانکردنی جێگرەوە؛ یه‌که‌مین راگه‌یاندنی داعشه له‌دوای کوژرانی به‌غدادییه‌وه. عه‌لی وتی جێگره‌وه‌که‌ی به‌غدادی که‌سایه‌تییه‌کی نه‌ناسراوه له‌میدیادا. وتیشی پێناچێت ئه‌مه یه‌کێک بێت له‌و ناوانه‌ی لهمهزهندهکردنهکانی ئه‌مدواییانه ده‌هێنران. له‌و ناوانه‌ی پێشتر هاتوون، بریتین له ئه‌بو ساڵح جه‌زراوی، ئه‌بو عوسمان تونسی و عه‌بدوڵا قه‌رداش که نازناوه‌که‌ی «پڕۆفیسۆر»ه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێک راپۆرتی هه‌واڵگری ده‌ریده‌خه‌ن که قه‌رداش له 2017 کوژراوه. بەچەند هەفتەیەک پیش کوشتنی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی، هه‌ندێک له راپۆرت له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوکراونه‌ته‌وه کەداعش جێگرێکی بۆ ئەوبەکر بەغدادی دەستنیشیانکردوە. ئەوەش ئاماژه بوو بەبوونی گێژاوو دابه‌شبوون له‌ناو گروپه‌که‌دا. یه‌که‌م راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌غدادی جێگره‌وه‌ی خۆی ده‌ستنیشانکردووه، رۆژی 8ی ئه‌یلول لهڕاگهیندراوێکی ئاژانسی پڕوپاگه‌نده‌ی داعشدا، ئه‌عماق، باسکرا. به‌ڵام راپۆرته‌کانی دواتر گومانیان خسته‌سه‌ر راست و دروستیی راگهیهندراوهکهو ئاماژه‌یان به‌وه کردبوو که‌هه‌واڵه‌که له‌و که‌ناڵه میدیاییانه‌دا بڵاونه‌کراونه‌ته‌وه که به‌وه ناسراون بابه‌ته‌کانی داعش\ئه‌عماق بڵاوده‌که‌نه‌وه. ئایا ده‌بێت به‌غدادی کێی هه‌ڵبژاردبێت؟ هه‌روه‌ها بۆچی ره‌نگه ئه‌و بژارده‌یه جێی مشت‌ومڕ بێت؟ به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌که‌ی یه‌که‌م، به‌غدادی هاوڵاتی عێراقی و که‌سایه‌تی باڵای داعش ئه‌بوعه‌بدوڵا قه‌ره‌داشی وه‌ک جێگره‌وه‌ی خۆی ده‌ستنیشانکردووه. میدیای عه‌ره‌بی و عێراقیش هه‌مان ناویان هێنابوو کاتێک له راپۆرته‌کانی پێشوودا ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو که‌سه‌رکرده‌ی ده‌ستگیرکراوی داعش ئه‌بوزه‌ید عێراقی، ناوی قه‌رداشی وه‌ک ئه‌گه‌رێک بۆ جێگرتنه‌وه‌ی به‌غدادی هێناوه. ئاماژه‌دان به‌ناوی قه‌رداش لەوکاتەدا نیشانه‌ی بوونی دابه‌شبوونی قووڵی ناو گروپه‌که بوو. قه‌رداش، که بنه‌چه‌که‌ی تورکومانیه، جێی سه‌رسوڕمانه له‌کاتێکدا گروپه‌که جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه کهباوانی به‌غدادی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ «قوڕه‌یشی»، نه‌وه‌کانی ئه‌و تیره‌یه‌ی که ده‌چنه‌وه سه‌ر په‌یامبه‌ر محه‌مه‌د. چەند هەفتەیەک لەمەوبەر هه‌ندێک راپۆرت ئاماژەیان بەوکرد کهتهندرووستی به‌غدادی لهخراپبووندایهو شه‌ڕی ناوخۆ گێژاوی له‌ناو گرووپه‌که‌دا درووستکردووه، که تیایدا هاوڵاتییه بیانیه‌کان، به‌تایبه‌تی تونسیه‌کان، هه‌وڵی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان داوه دژی ئه‌و.
هاوڵاتى داواکانى گۆڕینى سیسته‌مى سیاسی له‌عێراق له‌په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تیی کوردى ترساندووه، به‌وپێیه‌ى گۆرینى ئه‌و سیسته‌مه رێگه‌خۆشده‌کات بۆ «به‌ئامانج گرتنى» حکومه‌ت و قه‌واره‌ى فیدراڵى هه‌رێمى کوردستان. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى خۆپیشاندانه‌کانى عێراق و پێکهێنانى لیژنه‌یه‌ک له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆ گۆرینى ده‌ستور، داواکان بۆ گۆڕینى سیسته‌مى سیاسی له‌زیادبووندایه، به‌تایبه‌تى له‌لاى به‌شێک له‌لایه‌نه شیعییه‌کان و ده‌ڵێن سیسته‌مى په‌رله‌مانى شکستیهێناوه. سیسته‌مى په‌رله‌مانى له‌ده‌ستورى عێراقدا چه‌سپێنراوه که‌ساڵى 2005 له ریفراندۆمێکى گشتیدا خه‌ڵک په‌سه‌ندیکرد، به‌ڵام ئێستا‌و دواى 14 ساڵ لهپهسهندکردنى ده‌ستوره‌که، هه‌وڵى هه‌موارکردنه‌وه‌ى ده‌ستیپێکردووه. کورد که ئه‌و ده‌ستوره به گره‌نتى بۆخۆى و مافه‌کانى داده‌نێت لهعێراقداو به‌شدارى کارای له‌نووسینه‌وه‌یدا کرد، هه‌ر له‌ئێستاوه ده‌ستیکردووه بههۆشداریدان له‌باره‌ى هه‌موارکردنى ده‌ستوره‌وه و جه‌ختده‌کاته‌وه که نابێت مافه‌کانى به‌ئامانج بگیرێت. مه‌یاده نه‌جاڕ په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتى راگه‌یاند، سیسته‌مى سه‌رۆکایه‌تى بۆ وڵاتێکى وه‌کو عێراق که‌خاوه‌نى چه‌ندین پێکهاته‌ى جیاجیایه نه‌گونجاوه، باشترین سیسته‌م بۆ عێراق سیسته‌مى په‌رله‌مانییه که هه‌موو پێکهاته‌کان خۆیان تێیدا ده‌بیننه‌وه. وتیشى «ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه بێته په‌رله‌مان، تاوتوێی ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر بزانین له‌گه‌ڵ خواست و مافه‌کانى کورد یه‌کناگرێته‌وه دژى ده‌وه‌ستینه‌وه‌و هه‌موو هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین بۆ پاراستنى مافه‌کانى کورد». مه‌یاده نه‌جاڕ پێیوایه، داواکارى گۆڕینى سیسته‌مى په‌رله‌مانى بۆ سه‌رۆکایه‌تى داواکارى خۆپیشانده‌ران نییه، به‌ڵکو داواکارى به‌شێک لهحزبهکانه، که به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان تێدا هه‌یه بۆیه هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ن. تائێستا به‌شى زۆرى لایه‌نه عێراقییه‌کان جگه له‌چه‌ند لایه‌نێکى که‌م نه‌بێت هه‌ڵوێستى خۆیان له‌باره‌ى گۆڕینى سیسته‌مى په‌رله‌مانى بۆ سه‌رۆکایه‌تى رانه‌گه‌یاندووه، ئه‌و لایه‌نانه‌ى که هه‌ڵوێستیان ئاشکراکردووه هه‌ریه‌که له ره‌وتى سه‌درى موقته‌دا سه‌درو فه‌تحى هادى عامرین. هادى عامرى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تحى شیعى شه‌وى هه‌ینى له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند، سیسته‌مى سه‌رۆکایه‌تى شکستى خۆى سه‌لماندووه، بۆیه پێویسته کاربکه‌ن بۆ گۆڕینى بۆ سیسته‌مێکى دیکه. هه‌رێمى کوردستان سووره له‌سه‌ر ره‌تکردنه‌وه‌ى هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک له‌ده‌ستوردا کهقهواره فیدراڵییه‌که‌ى به‌ئامانج بگرێت. حکومه‌تى هه‌رێم کۆتایی مانگى رابردوو له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، رێگه ناده‌ن هیچ گۆڕانکارییه‌ک له‌ده‌ستوورى عێراق رووبدات کهدژى ماف و خواسته‌کانى خه‌ڵکى کوردستان و قه‌واره‌ى فیدراڵى هه‌رێمى کوردستان بێت. جه‌مال کۆچه‌ر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌فراکسیۆنى یه‌کگرتوو پێیوایه، پرسی گۆڕینى ده‌ستورو سیسته‌مى په‌رله‌مانى سه‌رناگرێت، چونکه پێکهاته جیاجیاکان و لایه‌نه‌کان له‌سه‌رى رێکناکه‌ون و قورسه بگه‌نه ئه‌نجام له‌و باره‌یه‌وه. هه‌روه‌ها بۆ هاوڵاتى وتیشى «سیسته‌مى سه‌رۆکایه‌تى مه‌ترسی زۆره بۆ کورد، چونکه له‌سیسته‌مى سه‌رۆکایه‌تیدا حکومه‌تى فیدراڵى و هه‌رێمه‌کان بوونیان نییه‌و ده‌سه‌ڵاته‌که مه‌رکه‌زى ده‌بێت». باسى له‌وه‌شکرد، هه‌روه‌ها له‌و سیسته‌مه‌دا رۆڵى په‌رله‌مان که‌مده‌کرێته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌درێنه سه‌رۆک کۆمار، مه‌رجیش نییه ئه‌و پۆسته جارێکى تر بۆ کورد بێت. به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، گۆڕینى سیسته‌مى سیاسی دورکه‌وتنه‌وه‌یه له‌داواى خۆپیشانده‌ران، چونکه داواکارى ئه‌وان نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵی و پشک پشکێنهى حزبى و نه‌بوونى وه‌زیره به‌بازرگان، نه‌ک گۆڕینى سیسته‌مى په‌رله‌مانى. جه‌ختیشیکرده‌وه، لهئهگهرێکى له‌و شێوه‌یه‌دا که‌پرسی گۆڕینى سیسته‌مى په‌رله‌مانى بۆ سه‌رۆکایه‌تى بهێنرێته کایه‌وه، «کورد دژى ده‌وه‌ستێته‌وه، چونکه قه‌واره‌ى هه‌رێم و حکومه‌ت ده‌کاته ئامانج». پرسی گۆڕینى ده‌ستورو گۆڕینى سیسته‌مى سه‌رۆکایه‌تى بۆ په‌رله‌مانى له‌عێراق له‌کاتێکدایه، کورد وه‌ک ئه‌و کاته به‌هێز نییه که‌ده‌ستور تێیدا نووسرایه‌وه به‌به‌شدارى دیارترین سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌داره‌کانى، وه‌کو بارزانى و تاڵه‌بانى و نه‌وشیروان مسته‌فا. ده‌بێت کورد پرسى هه‌موارى ده‌ستور و گۆرینى سیستمى سه‌رۆکایه‌تى بۆ په‌رله‌مان به ساده نه‌گرێت و به‌وردى چاودێرى کاره‌کان بکات جه‌مال کۆچه‌ر وتى «ئه‌وه یه‌کێکه له‌مه‌ترسییه‌کان، کورد ئێستا زۆر لاوازه له‌به‌غدا به‌راورد به‌کاتى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورو په‌رتوبڵاوه، بۆیه ئه‌گه‌رى گۆڕانکاریی له‌قازانجى کورد ناشکێته‌وه«. کورد ئێستا خاوه‌نى 58 کورسییه له‌په‌رله‌مانى عێراق، سه‌رۆک کۆمار‌و چه‌ند وه‌زیرێکیش له‌پشکى کوردن، به‌ڵام لایه‌نه کوردییه‌کان تائێستا هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌کیان نه‌بووه له‌سه‌ر پرسه‌کان و بگره له‌سه‌ر پۆسته‌کان ناکۆکى قوڵ که‌وتووه‌ته نێوانیانه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌نێوان پارتى و یه‌کێتیدا که‌خاوه‌نى دوو گه‌وره‌ترین فراکسیۆنى کوردین له‌په‌رله‌مانى عێراق. به‌ڵام پێده‌چێت پرسی هه‌موارى ده‌ستور تاڕاده‌یه‌ک فراکسیۆنه کوردییه‌کان یه‌کبخات، به‌تایبه‌ت که‌پرسه‌که په‌یوه‌ندى به‌هه‌موارى ده‌ستوره‌وه هه‌یه که‌هه‌موان له‌کاتى نوسینه‌وه‌یدا به‌شداربوون و پێیانوایه مافه‌کانى کوردى تێدا چه‌سپێنراوه. به‌هار مه‌حمود ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌فراکسیۆنى گۆڕان به هاوڵاتى راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده تائێستا فراکسیۆنه کوردییه‌کان بۆچونێکى یه‌کگرتوویان له‌و باره‌یه‌وه گهڵاڵهنهکردووه، به‌ڵام پێده‌چێت له‌م پرسه‌دا هاوڕابن، به‌و پێیه‌ى په‌یوه‌ندى به‌مافه‌کانى کورده‌وه هه‌یه له‌ده‌ستوردا. وتیشى «ده‌ستوره‌که‌ى ئێستا گره‌نتى زۆرى تێدایه بۆ کورد، مه‌رجیش نییه ئه‌و لیژنه‌یه‌ى په‌رله‌مان پێکیهێناوه له‌و باره‌یه‌وه بگه‌نه ئه‌نجام». به‌هار مه‌حمود پێیوایه، پرسی گۆڕینى ده‌ستورو سیسته‌مى په‌رله‌مانى بۆ سه‌رۆکایه‌تى، له به‌رژه‌وه‌ندى کورد به‌تایبه‌تى و عێراق به‌گشتى نییه، چونکه له‌عێراق پێکهاته‌یه‌کى زۆر ده‌ژین و ئاسان نییه له‌سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌ى رێکبکه‌ون. باسى له‌وه‌شکرد، سیسته‌مى په‌رله‌مانى و ده‌ستورى ئێستا به‌شدارى هه‌موو پێکهاته‌کانى له‌په‌رله‌مان مسۆگه‌ر کردووه، به‌وه‌ش پارێزگارى له‌پێکهاته جیاجیاکان کردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیسته‌مه‌که بگۆڕێت بۆ سه‌رۆکایه‌تى، به‌شدارى پێکهاته‌کان لهپەرلهمان مه‌ترسی ده‌که‌وێته‌سه‌ر. به‌هار مه‌حمود جه‌ختیکرده‌وه، ده‌بێت کورد پرسی هه‌موارى ده‌ستورو گۆڕینى سیسته‌مى سه‌رۆکایه‌تى بۆ په‌رله‌مان به‌ئاسان و ساده نه‌گرێت و به‌وردى چاودێرى کاره‌کان بکات له‌و باره‌یه‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌ستور بگۆڕدرێت، ده‌بێته یه‌که‌م هه‌موارکردنه‌وه‌ى له‌دواى په‌سه‌ندکردنییه‌وه له‌ساڵى 2005، به‌ڵام دیار نییه پڕۆسه‌که سه‌رده‌گرێت یاخود نا. بۆ هەموارکردنەوەی دەستور، سەرۆک کۆمار داوایکردووە ئەنجومەنێکی نیشتیمانی بەسەرپەرشتی خۆی پێکبهێنرێت کەنوێنەری سەرجەم پێکهاتەکانی تێدابێت، هه‌روه‌ها په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌کى له‌و باره‌یه‌وه پێکهێناوه. دەستوری عێراق بەیەکەم بەڵگەنامەی یاسایی دادەنرێت کە لەلایەن ئەنجومەنێکی هەڵبژێردراو لەدەنگدانێکی گشتیدا پەسەندکرا لەساڵی 1924ەوە، ئەوەش بەخاڵێکی وەرچەرخان دانرا لەعێراق و گۆڕینی دەسەڵاتێکی ناوەندی، بۆ حکومەتێکی دەستوری و نوێنەرایەتی و گەڕانەوەی سەروەری بۆ ئەو وڵاتە. دەستوری عێراق کە لە 144 ماددە پێکهاتووە. لەلایەن 78%ی دەنگدەرانی عێراقەوە دەنگی پێدرا، تائێستا چەند جارێک پرسی هەموارکردنەوەی خراوەتەڕوو بەڵام هێشتا هیچ هەوڵێکیان سەرینەگرتووە.
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن زیا پترۆس سه‌رۆکى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ رایدەگەیەنێت مانگانه (400) هه‌زار دینار‌و ساڵانه پێنج ملیۆن دیناریان لهمینحهى خۆى بۆ کارى مۆبایل و ئینته‌رنێتى ستافى هه‌موو ده‌سته‌که خه‌رجکردووه. زیا پترۆس که به‌پێى راپۆرتێکى لیژنه‌ى مافى مرۆڤى په‌رله‌مان تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ره، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى باس له‌وه‌ده‌کات، ئه‌و راپۆرته‌ى له راگه‌یاندنه‌کانه‌وه بینیوه‌و ئه‌و کارانه‌ش کهکردویهتى لهمینحهکهى خۆى کردوویه‌تى. زیا پترۆس باس له‌وه‌ده‌کات، هه‌ڵنایه‌ت و مۆڵه‌تى وه‌رگرتووه بۆ کاروبارى تایبه‌ت به‌خۆى، رێکارى یاساییش به‌رانبه‌ر شیرین ئه‌مین ئه‌ندامى په‌رله‌مان ده‌گرێته‌به‌ر که راپۆرته‌که‌ى بڵاوکردووه‌ته‌وه. هاوڵاتى: به‌پێی راپۆرتێکى لیژنه‌ى مافى مرۆڤى په‌رله‌مان، تۆ رازى نه‌بوویت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى جێگره‌که‌ت بۆ سه‌ر کاره‌که‌ى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دادگاى کارگێڕى فه‌رمانى لابردنهکهى هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، بۆچى سورى له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ت؟ زیا پترۆس: ئه‌مه جێگرى من نییه، عه‌بدوڵڵا عه‌بدولکه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کارگێڕى و داراییه، من ناتوانم له‌کارى لابه‌رم، چونکه پله‌ى وه‌زیفى هه‌یه‌و پۆستیشى هه‌یه، پله‌که‌ى به‌رێوه‌به‌رى گشتیه، ده‌سه‌ڵاتى من نیبه لهپلهکهى لایببه‌م، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌و ئه‌و کردویه‌تى، به‌ڵام به‌پێی یاساى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ، له‌مادده‌ى حه‌وت ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه که‌هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێکى گشتى لهفهرمانگهکهى خۆى ده‌بێت بڕوانامه‌ى زانکۆى هه‌بێت، پسپۆربێت له‌بوارى فه‌رمانگه‌که، راسته بڕوانامه‌ى هه‌یه به‌ڵام لهپسپۆریهتى کیمیایهو له‌گه‌ڵ کارگێڕى دارایى ناگونجێت، ده‌بێت پسپۆربێت بهکارگێڕى یان دارایى یان ده‌رچووى یاسا بێت، به‌پێی یاسا رێگه‌پێنه‌دراوه، بۆیه من ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وم سڕ کردووه، کاتێک که شکاتى کرد، نووسراوى فه‌رمیم هه‌یه که جێبه‌جێم کردووه، لهبهرێوبهرایهتى جێبه‌جێکردنى هه‌ولێر کهکهیسهکه داخراوه. هاوڵاتى: ئاگادار کراویتهتهوه له‌و راپۆرته‌ى که بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌سه‌رت که‌تێیدا تۆمهتبارکراوى به‌گه‌نده‌ڵى؟ زیا پترۆس: ئه‌و راپۆرته نه بۆم هاتووه‌و نه بینیومه، ته‌نیا وه‌ک خه‌ڵک له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه بینیومه، به‌پێی په‌یڕه‌وى په‌رله‌مان، یاساى ده‌سته‌که‌مان هه‌موومان فه‌رمان وه‌رده‌گرین له‌سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و به‌واژۆى سه‌رۆکى په‌رله‌مان، ئێمه‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگادارى نه‌کردوه‌ته‌وه، نازانین ئه‌م راپۆرته به‌چ شێوه‌یه‌ک و به‌چ ئه‌جێندایه‌ک نووسراوه، به‌چ نه‌فه‌سێک نووسراوه‌و بڵاوکراوه‌ته‌وه بۆ راگه‌یاندنه‌کان، له‌کاتێکدا ئه‌م راپۆرتانه، که بوونى هه‌بێت، پێویسته رێکارى یاساى خۆى بگرێت و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بڕیارى لیده‌دات، نه‌ک په‌رله‌مانتارێک یان سه‌رۆکى لیژنه‌یه‌ک، بۆیه ئه‌مه بهتهشهیرو ناوزڕاندن داده‌نرێت، چونکه ئه‌رکى شیرین ئه‌مین سه‌رۆکى لیژنه‌ى ده‌سپاکى بهدواداچوونهو نووسینى پێشنیاره بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، بۆیه‌م ئه‌م راپۆرته ره‌تده‌که‌ینه‌وه و ئیعتیرافى پێ ناکه‌ین تا به‌فه‌رمى نه‌گاته ده‌ستمان. هاوڵاتى: ئایا هیچ کات سه‌ردانى ئێوه‌یان نه‌کردووه بۆ راستکردنه‌وه‌ى زانیاریه‌کانى ناو راپۆرته‌که؟ زیا پترۆس: کاتێک لیژنه‌ى مافى مرۆڤ هاتنه لاى ئێمه ته‌نیا باسى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بوو، خێره له‌ناو ئه‌و راپۆرته باسى مه‌سه‌له‌ى دارایى و به‌هه‌ده‌ردانى ماڵى گشتى ده‌کرێت له‌ساڵى2013، له‌کاتێکدا ساڵانه له‌کۆتایى ساڵه‌که حسابات ده‌کرێت و ئه‌وانه رێک ده‌کرێته‌وه ئینجا حساباتى ئه‌و ساڵه داده‌خرێت، نووسراوى فه‌رمیم هه‌یه، که‌هیچ کێشه‌مان لهحسابات نه‌بووه‌و ته‌واو بووه، نووسراوى هه‌موو ساڵه‌کانم لهدارایى هه‌یه‌و قسه‌کانم هه‌مووى به به‌ڵگه‌یه. هاوڵاتى: له ڕاپۆرته‌که‌دا نووسراوه بڕى (80600000) دینار بۆ فه‌رهه‌نگى نابیستان خه‌رجکراوه، که له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر چاپ نه‌کراوه؟ زیا پترۆس: من نوسراوى فه‌رمیم هه‌یه که‌ئه‌مه بهنووسراوو بهسیدى هه‌یه که‌ئێمه ئه‌وه‌مان کردووه‌و به ڤیدیۆ هه‌یه که لهمهخزهنى ئێمه بار کراوه بۆ فه‌رمانگه‌ى نابیستان و نووسراوێکم هه‌یه که له‌لایه‌ن ئه‌و په‌یمانگایه‌وه بۆم کراوه وه‌ک ده‌ستخۆشى بۆ سه‌رۆکى ده‌سته کراوه‌و بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته مرۆڤانه‌یه که زیاتر له‌هه‌زار منداڵى نابیستان سودى لێوه‌رده‌گرن، تائێستا ئه‌و کاره که‌س نه‌یکردووه، له‌برى ئه‌وه‌ى سوپاسم بکه‌ن، ئه‌م فه‌رهه‌نگه بۆ هه‌موو وانه‌کان کراوه. هاوڵاتى: له راپۆرته‌که‌دا هاتووه مینحه‌ى سه‌رۆکى ده‌سته له‌ماوه‌ى (10) مانگى 2014دا (30883650) بۆ میواندارى سه‌رف کردووه و بڕى (5540000) دینارى بۆ کارتى مۆبایل سه‌رف کردووه، هه‌روه‌ها (812000) دینارى بۆ جلوبه‌رگ سه‌رف کردووه؟ زیا پترۆس: دوو شت هه‌یه له‌ناو ده‌زگاکاندا که سه‌رف ده‌کرێت بۆ دامودهزگاکهو به ئه‌مرى دارایى، مینحهش واته به‌رده‌ستى وه‌زیر، مینحه واته ده‌درێته وه‌زیره‌کان هى ئێمه له‌هى هه‌موو وه‌زیره‌کانى تر که‌متره، بۆ ئه‌وه‌ى نووسینگه‌که‌ى پاداشتى که‌سانى که‌مده‌رامه‌ت، بۆ میواندارى و بۆ که‌سانى نزیکی و هاوکارى و مینحه هیچ ده‌سه‌ڵاتێک چاودێرى ناکات، من بۆ حیمایه‌ى خۆم هه‌موو زستان و هاوینێک جلیان بۆ ده‌کڕم، لهمینحهى خۆم شتیان بۆ ده‌کڕم نه‌ک له‌پێشینه‌ى داموده‌زگا، ئایا زۆره له‌ساڵێکدا پێنج ملیۆن واته مانگى (400) هه‌زار بۆ کارتى مۆبایل و ئینته‌رنێت، که‌ئه‌مه هیچ کارى ئه‌وان نییه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌سنوورى مینحه‌ى خۆم کردومه. هاوڵاتى: به‌پێی ڕاپۆرته‌که دوو فه‌رمانبه‌رى ده‌سته‌که‌ش پێویسته دوور بخرێنه‌وه که‌سه‌رچاوه‌ى دروستبونى به‌شێکى کێشه‌کان بوون، وه‌ڵامت بۆ ئه‌وه چییه؟ زیا پترۆس: توخوا ئه‌ندامى په‌رله‌مان چ په‌یوه‌ندى به به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى من و راوێژکارهکهمهوە هه‌یه که ناویان بهێنێت، دواى لابردنیان به‌ده‌ستى په‌رله‌مانتار هه‌ر عه‌یبه ئه‌و قسانه، له‌وه‌وه دیاره ئه‌مانه‌ى ئه‌م راپۆرته‌یان نووسیوه به نه‌فه‌سێکى نزم نووسیویانه و به‌بێ پیشه‌یى بوون. هاوڵاتى: به‌گشتى ئه‌م کاره به‌رامبه‌ر ئێوه چۆن لێی ده‌ڕوانن؟ زیا پترۆس: ده‌بوایه لیژنه‌ى مافى مرۆڤ ئه‌م کاره‌ى له‌گه‌ڵ من کرد ئێمه‌ى لێ ئاگادار بکردایه‌ته‌وه، چونکه ته‌نیا قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌رگیراوه، ئه‌ویش چونکه ده‌سه‌ڵاتى سڕ کراوه، ئیتر ئه‌مه هیچ شوێنێکى نه‌هێشتووه به راگه‌یاندنه‌کانه‌وه و به‌هیچ شوێنێکه‌وه بۆ ته‌شهیرکردن. قه‌د هه‌ڵنایه‌م و ئه‌م کوردستانه به‌جێناهێڵم هاوڵاتى: ئێوه ئیجرائات به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌که‌ن؟ زیا پترۆس: به‌ڵى ئه‌و په‌رله‌مانتاره ههڵخهڵهتێنراوهو قه‌د هه‌ڵنایه‌م و ئه‌م کوردستانه به‌جێناهێڵم، مۆڵه‌تم وه‌رگرتووه بۆ کارى تایبه‌تى خۆم، بۆیه پێویستى نه‌ده‌کرد ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌و کاره بکات. هاوڵاتى: ئێوه چى ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌ى کراوه؟ زیا پترۆس: رێکارى یاسایى خۆم دهگرمهبهرو من خۆم داکۆکى له‌مافى خه‌ڵک ده‌که‌م، بۆیه کهمافهکه مافى خۆم بێت پێویسته زۆر به‌توندى به‌دوایدا بچم و ئیجرائاتى خۆم بکه‌م.
هاوڵاتى له‌گه‌ڵ هێرشه‌کانى سه‌ر رۆژئاواى کوردستان، تورکیا هێرشه‌کانى بۆ سه‌ر پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) چڕکردووه‌ته‌وه و چه‌ند سه‌رۆک شارهوانییهکى تر‌ى له‌سه‌رکار لابرد و که‌سانى دیکهیانى له‌شوێنیان دانا. له‌دواى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌کانى تورکیاوه، حکومه‌تى ئه‌و وڵاته هه‌ڵمه‌تى دورخستنه‌وه‌ى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانى هه‌ده‌په‌ى ده‌ستپێکردووه‌و ژماره‌یه‌ک سه‌رۆک شاره‌وانى له‌و پارته سه‌ندووه‌ته‌وه و که‌سانى دیکه‌ى وه‌کو قه‌یوم له‌شوێنیان داناوه. دوێنێ سێشه‌ممه هێزەکانی پۆلیسى تورکیا بۆ دامەزراندنی قەیوم ئاگادارکردنەوەیان بۆ محەمەد زیرینگ هاوسەرۆکی شارەوانی جزیرە نارد کە لەپشکى هەدەپە پۆستەکەی بەدەستەوەیە. ژمارەیەک پۆلیس گۆڕەپانی ئۆتۆمبیلەکانی شارەوانیان گەماڕۆداو رێگەیان نەدا ئۆتۆمۆبیلی خوڵ و خاشاک کاربکەن. ئەوە 13 هەمین سه‌رۆک شاره‌وانیی هەدەپە بوو کە تورکیا لەهەدەپەی سەندەوەو قەیومى لەشوێنى دانا، لەکۆى 60 شارەوانى کەهەدەپە لەدوایین هەڵبژاردنى شارەوانییەکاندا بەدەستیهێنابوو. حه‌سه‌ن ئۆزگه‌نوش په‌رله‌مانتارى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌په‌رله‌مانى کوردستان به هاوڵاتى راگه‌یاند «تورکیا ده‌ستى به‌سه‌ر شاره‌وانى جه‌زیره‌دا گرتووه‌و قه‌یومى له‌شوێنى داناوه«. وتیشى «له‌گه‌ڵ هێرشه‌کانى سه‌ر رۆژئاواى کوردستان تورکیا فشاره‌کانى بۆسه‌ر هه‌ده‌په چڕکردووهتهوهو ده‌یه‌وێت کوردان له‌هه‌ر شوێنێک ده‌ستکه‌وتیان هه‌بێت له‌ناوى ببات». حه‌سه‌ن ئۆزگه‌نوش باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر تێکۆشان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سیاسه‌ته‌کانى حکومه‌تى تورکیا و پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدار که‌ده‌یانه‌وێت هه‌ده‌په لاواز بکه‌ن «ئێمه ته‌سلیم نابین و درێژه به‌کارى خۆمان ده‌ده‌ین». «له رۆژئاوا، له‌باکورو باشور، تورکیا ده‌یه‌وێت ده‌ستکه‌وتى کوردان نه‌هێڵێت، سیاسه‌تى خۆى له‌سه‌ر له‌ناوبردنى ده‌ستکه‌وته‌کانى کورد بنیاتده‌نێت، ئێمه رێگه به‌وه نه‌ده‌ین»، حه‌سه‌ن ئۆزگه‌نوش وایوت. دیارترین ئه‌و شاره‌وانییانه‌ى له‌هه‌ده‌په سه‌نراونه‌ته‌وه پێکهاتوون لهشارهوانییهکانى ئامه‌د، ماردین، جه‌زیره، وان و زۆربه‌ى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانیش ده‌ستگیرکراون و ره‌وانه‌ى لێکۆڵینه‌وه کراون. جگه له‌لابردنى ئه‌و سه‌رۆک شاره‌وانییانه، هێزه ئه‌منیه‌کانى تورکیا له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین به‌رپرس و ئه‌ندامى هه‌ده‌په‌یان ده‌ستگیرکردووه، هه‌روه‌ها ره‌وشێکى نائاسایی له‌ناوچه‌کانى باکورى کوردستان سه‌پاندووه‌و رێگه‌نادات چالاکى و گردبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایی دژى هێرشه‌کانى سه‌ر رۆژئاوا ئه‌نجامبدرێت. عابد ئیکه نوێنه‌رى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌رێم به هاوڵاتى راگه‌یاند، تورکیا به‌رده‌وامه له‌سه‌پاندنى فشارى زیاتر بۆ سه‌ر کوردان و هه‌ده‌په له‌باکورى کوردستان، هه‌موو شاره‌وانییه‌کانى به‌ئامانج گرتووه. باسى له‌وه‌شکرد، له‌کۆى 60 سه‌رۆک شاره‌وانى، قه‌یوم بۆ 13 سه‌رۆک شاره‌وانى هه‌ده‌په دانراوه، تورکیا ئامانجى هه‌موو سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانه که لایان ببات و که‌سانى دیکه له‌شوێنیان دابنێت. به‌وته‌ى عابد ئیکه، تورکیا ره‌وشێکى نائاسایی له‌ناوچه‌کانى باکورى کوردستان سه‌پاندووه، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته پۆلیس و سوپا که ناوچه‌کان به‌ڕێوه‌ببه‌ن و هه‌ر کارێک پێویست بێت ئه‌نجامى بده‌ن. وتیشى «ئه‌و هێزانه رێگرى له‌هه‌ر که‌سێک ده‌که‌ن که بیه‌وێت ناڕه‌زایی ده‌ربڕێت دژى هێرشه‌کانى سه‌ر رۆژئاواى کوردستان، هه‌ر چه‌ند که‌سێک پێکه‌وه کۆبنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌گه‌نه سه‌ریان و ده‌ستگیریان ده‌که‌ن و ناهێڵن چالاکییه‌که‌یان بکه‌ن و ناڕه‌زایی ده‌ربڕن». له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سکاڵاى لەسەر عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە تۆمارکرد بەهۆی وەستانەوە لەدژی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان. هەروەها هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی جۆلەمێرگ و نسێبین-ی مێردین و ئەردیش-ی وان و چەند بەرپرسێکی دیکەی هەدەپە بە تۆمەتی دژایەتیکردنییان بۆ هێرشەکانى تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى تورکیاوە دەستبەسەرکراون.
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن گه‌زیزه عومه‌ر، ماوه‌ى 50 ساڵه کارى هونه‌رى ده‌کات و زیاتر له 15 کارى شانۆى هه‌یه، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کارى درامى و فیلم و کارى سیناریۆ و نوسینى بۆ زۆر له‌کاره‌کان کردووه، هه‌نگاوه‌کانى سه‌ر خۆڵه‌مێش نوسن و سیناریۆکه‌ى نوسیوه، سێ کتێبى هه‌یه له‌بوارى هونه‌ر و شانۆ به‌تایبه‌تى. گه‌زیزه عومه‌ر له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد 10 ساڵه باس له را‌گرتن و سنوردارکردنى دراما بیانیه‌کان ده‌کرێت و پێى وایه ئێستاش رابگیرێت هه‌ر باشه، چونکه زه‌ره‌ر له‌نیوه‌ى بگه‌ڕێته‌وه باشتره. هاوڵاتى: چۆن چویته بوارى هونه‌رییه‌وه؟ گه‌زیزه عومه‌ر: من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ باوکم وه‌ک پێشکه‌شکار له‌سه‌ر شانۆ به‌شداربووم و له‌و ئاهه‌نگانه‌ش که له‌شارى سلێمانى ساز ده‌کرا، به‌هۆى باوکمه‌وه بابه‌ته‌کانم پێشکه‌شده‌کرد، ئه‌مانه فێرى ئه‌داکردنى کردم له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێکى زۆردا، فێرى کردم چۆن له‌سه‌ر شانۆ بوه‌ستم، تا ئه‌وکاته‌ى کهشانۆگهریهکان ده‌ورى منداڵى تێدابوایه من وه‌رمده‌گرت، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوم ده‌ورى ئافره‌تیان پێدام و هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نى خۆشمدا نه‌ده‌گونجا، به‌ڵام بۆ راییکردنى کاره هنوهریهکان ده‌وره‌که‌م ده‌بینى. هاوڵاتى: بۆ شانۆت هه‌ڵبژارد وه‌ک کارکردن؟ گه‌زیزه عومه‌ر: من شانۆم هه‌ڵنه‌بژارد، شانۆ به‌و شێوه‌یه بوو که باوکم ده‌ستى گرتم و بردمیه سه‌ر شانۆ، دواتر ورده ورده له‌گه‌ڵى رۆیشتم و هه‌ستم کرد بووه به‌شێک له‌ژیانم و بوه به‌رپرسیاریه‌تى گه‌وره که‌نه‌توانم به‌هیچ شێوه‌یه‌ک لێى بێمه ده‌ره‌وه و لێى دابڕێم. هاوڵاتى: به‌ده‌ر له‌کارى شانۆ چ کارێکى ترت کردووه؟ گه‌زیزه عومه‌ر: کارى نوسین و ده‌رهێنانم له‌کارى شانۆیى کردووه‌و کاتى خۆى له‌ڕادیۆى به‌غدا به‌رنامه‌م پێشکه‌شکردووه بۆ منداڵان له‌ساڵانى حه‌فتاو هه‌شتاکاندا، 14ساڵ کارى مامۆستایم کردووه له‌وانه‌ى هونه‌ر، له‌هه‌شتاکاندا به‌رنامه‌یه‌ک هه‌بوو له‌ته‌له‌فزیۆنى که‌رکوک. هاوڵاتى: حه‌زت ده‌کرد زیاتر چ کارێکت بکردایه؟ گه‌زیزه عومه‌ر: بابه‌تى رۆڵ بینین، به‌شێکى زۆر گه‌وره‌یه له‌ژیانم و کارێکه هه‌ست ده‌که‌م نزیکه له‌تواناکانى خۆمه، دڵم زۆر پێى خۆشه کهکارهکتهرێک بتوانێت ئه‌وه‌ى سه‌د له‌سه‌د له‌دڵمایه بیگه‌یه‌نێت، به‌ڵام چ نوسین بێت چ ده‌رهێنان گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ى له‌دڵمایه بتوانم بیگه‌یه‌نم په‌یامه‌که بهڕاشکاوانهو راستگۆیانه بگه‌یه‌نم، ههگینا کام کاره کاریگه‌رى زیاتر بێت ئه‌وه گونجاوه‌و به‌تایبه‌تیش نواندن به‌لامه‌وه زۆر تایبه‌ته‌و له‌گه‌ڵ تواناکانمدا گونجاوه. هاوڵاتى: بۆچى بینه‌رى شانۆ له‌ئێستادا که‌مه؟ گه‌زیزه عومه‌ر: هه‌ندێک بارودۆخ کاریگه‌رى خراپى هه‌بوه له‌سه‌ر ره‌وتى هونه‌ر له شانۆداو بیروڕاکان زۆر زۆر جیاوازن و شانۆ بۆ خۆى لێکه‌وته‌ى زۆرى لێکه‌وتۆته‌وه‌و هه‌ندێک په‌یدابون له‌و گه‌نجانه که‌ڕه‌نگه ئه‌وه‌ى ئێمه کارمان کردووه جیاواز بێت له‌و بیروبۆچونه‌ى ئه‌وان و جیاوازبێت لهبیروبۆچونى ئه‌وان، شانۆش له په‌راوێزدایه، به‌هۆى پێشکه‌وتنى ئه‌و دنیا عهولهمیهى کراوه‌ته‌وه، هونه‌رى شانۆ بۆته قوربانى و ته‌کنه‌لۆژیا زۆر به‌ربڵاوه و له‌حه‌فتاکانه‌وه که کارم کردووه هیچ گۆرانکاریه‌ک نابینم، له‌ڕووى کارکردنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى بینه‌ریش لهدنیایهکدایه کارى زۆر جوانتر ده‌بینن و به‌کوالێتى، له‌وانه‌یه بۆى ئاسان نه‌بێت به‌شتێکى ساده رازى بێت، شانۆى ئێمه زۆر کێشه‌ى هه‌یه، له‌هه‌موو روویه‌که‌وه، له‌ڕووى زه‌مینه‌ى کارکردنه‌وه‌و کادیرى پیشه‌ى شانۆییهوهو له‌ڕووى ئاره‌زوومه‌ندى شانۆییهوهو ناکرێت وه‌ک پێویست بینه‌رى هه‌بێت، کهشانۆیهک ده‌کرێت 10 ڕۆژ بینه‌رت ده‌بێت ئه‌مه جێى دڵخۆشى نیه، چونکه شانۆ پێویسته به‌رده‌وام بینه‌رى هه‌بێت، ئه‌مه واى کردووه شانۆکاران دڵته‌نگ بن و خه‌مباربن به‌م بارودۆخه، چونکه ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه چاودێرى ده‌که‌ین بینهرهکهمان دیاریکراوه‌و ده‌موچاوه‌کان به‌رده‌وام دووباره ده‌بنه‌وه. هاوڵاتى: تیپى هاوڕێیانى گه‌زیزه بۆ به‌ناوى به‌ڕێزتانه‌وه کراوه؟ گه‌زیزه عومه‌ر: مه‌به‌ست هه‌ر ئه‌وه‌بوو من ئه‌وکات منداڵ بوم و له‌زۆربه‌ى چالاکیه‌کاندا به‌شداریم کردووه و ناوێکى دیاربوم له‌کوردستاندا، ئه‌وانه‌ى که هاورێى باوکم بوون ئه‌وان حه‌زیان کرد به‌ناوى گهزیزهوه بێت. هاوڵاتى: بۆچى ریکلام بۆ کارى شانۆ ناکرێت؟ گه‌زیزه عومه‌ر: به‌شێکى که‌مى بینه‌ره‌که ئه‌وه‌یه ئاگاى لێنیه‌و بۆیه بینه‌رى که‌مه‌و تیڤیه‌کان به‌پاره ریکلام ده‌که‌ن و داهاتى شانۆ زۆر که‌مه ناتوانى له‌وه‌دا سه‌رفى بکه‌یت، گروپێک ناتوانێت پاره‌ى ریکلام بدات، سیسته‌مى ریکلام کارێکى پرۆفیشناڵ نیه، که به‌شێکى زۆریشى ده‌که‌وێته سه‌ر که‌ناڵه‌کان و که‌مى کاتى پێشکهشکردنهکهش واى کردووه بینه‌رى که‌مه‌و شانۆ به‌به‌رده‌وامى هه‌بێت و نمایش دووباره‌بێته‌وه ده‌توانێت بچێته ناو بینه‌ره‌وه، کاریگه‌رى زیاترى ده‌بێت. هاوڵاتى: نزیکه‌ى دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ساڵڕۆژى جیهانى شانۆدا وتت سه‌ربارى قه‌یرانه‌کان شانۆ به‌رده‌وام بوو؟ ئه‌وه بۆ؟ چى واى کرد به‌رده‌وام بیت؟ گه‌زیزه عومه‌ر: هه‌موو کات وتومه شانۆ هه‌ر به‌رده‌وامه له‌هەموو بارودۆخه ناخۆشه‌کان و ئه‌وه‌ش که به‌رده‌وامه ته‌نیا شانۆکار خۆیه‌تى، که بێت‌و خۆى ته‌سلیمى ئه‌م بارودۆخه ناهه‌مواره بکات، شانۆ لهپهراوێزدایهو هونه‌رمه‌ندى شانۆ بهسهرناکرێتهوه و گرنگى پێ‌نادرێت ته‌نیا خۆشه‌ویستیه‌که واىکردووه که‌به‌رده‌وام بێت. له‌حه‌فتاکانه‌وه له‌م بواره‌دا کار ده‌که‌م باوه‌ڕ ناکه‌م کارێکم کردبێت ئاسان بوبێت هاوڵاتى: چ ئاسته‌نگێکت هاتۆته پێش له‌کاتى کارکردنى هونه‌رى؟ گه‌زیزه عومه‌ر: به‌ڕاستى ئاسته‌نگ زۆره ئه‌وه‌نده‌ى ئاسته‌نگ هه‌بوه، ده‌رگاکان به‌م شێوه‌یه نه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌رکارێک بزانى ئاسته‌نگى زۆره زیاتر خۆشتده‌وێت و گرنگى زیاتره هه‌ستده‌که‌یت به‌هێزترى، بۆیه که له‌حه‌فتاکانه‌وه له‌م بواره‌دا کار ده‌که‌ین، باوه‌ڕ ناکه‌م کارێکم کردبێت ئاسان بوبێت هه‌مویان سه‌خت بون و سه‌ختیه‌کان زۆرن، هه‌ر له‌نه‌بونى ئه‌کته‌رو نه‌بونى کاتى پرۆڤه و بودجه‌ى ته‌واو و نه‌بونى بینه‌رو هه‌ندێک له‌و خێزانانه‌ى که دابونهریتى تائێستاش به‌رگریان کردووه کچ نه‌نێرن بۆ شانۆ‌و کارى ئێمه قورس بوه و کههاتوینه سه‌ر شانۆ چۆن ئه‌م ته‌مومژه لاى کۆمه‌ڵگا بڕه‌وێنینه‌وه، به‌خه‌نده‌وه سه‌یرى بینه‌رمان کردووه‌و نه‌مانهێشتووه هه‌ست به‌و ئاسته‌نگانه بکه‌ن، که‌هاتۆته رێمان، هه‌موو که‌سێک ئه‌وه‌نده‌ى سه‌ختى چه‌شتووه ئه‌وه‌نده خۆشى لێنه‌بینیوه. هاوڵاتى: جیاوازى کارێکى هونه‌رى شانۆ‌و دراما‌و فیلم له‌چیدایه‌و کامیان قورسترن بۆ ئه‌کته‌ر؟ گه‌زیزه عومه‌ر: جیاوازى کارى شانۆ‌و دراما هه‌ردوکیان ژانرێکى ئه‌ده‌بى و هونه‌رین و ئه‌و خۆشیهى له‌شانۆدا هه‌ستى پێده‌که‌یت ئه‌وه‌نیه که له‌درامادا هه‌ستى پێده‌که‌یت، بێگومان ئه‌وه‌ى دراماش جیاوازه که له‌شانۆدا هه‌ستى ناکرێت، سه‌ربارى هه‌موو ئاسته‌نگه‌کان هونه‌رمه‌ند خۆى خۆشى و چێژ له‌کاره‌که‌ى خۆى وه‌رده‌گرێت، بۆیه بۆمن هه‌ردوکیان چێژبه‌خشن و که‌ماوه‌یه‌که له‌کارى شانۆ وه‌ستاوم زیاتر سه‌رقاڵى نوسینى سیناریۆم. هاوڵاتى: ئایا کارى هونه‌رى که‌مه؟یان بۆ کارى بیانى زۆر په‌خش ده‌کرێت لهتیڤیهکانمانهوه؟ گه‌زیزه عومه‌ر: کارى هونه‌رى زۆر که‌مه‌و شانۆ‌و دراما و فیلم، به‌ڕاده‌ى یه‌که‌م کهمتهرخهمیهکهى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریه نه‌یتوانیوه بهبهرنامهیهکى چڕ وپڕ کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکات و سیسته‌مێک نه‌بووه هه‌مووى کۆبکاته‌وه‌و که‌ناڵه‌کان نه‌یانتوانیوه به‌دادپه‌روه‌رانه کاربکه‌ن و ته‌له‌فزیۆنه‌کان و ئه‌وه‌نده‌ى خه‌میان بووه به‌پاره‌ى که‌م، به‌رهه‌مێک په‌خش بکه‌ن ئههونده خه‌مى کاردانه‌وه‌که‌یان نه‌بووه، تا به‌رهه‌مێکى کوردى په‌خش ده‌که‌ن، 10 به‌رهه‌مى بیانى ده‌بینرێت، ئه‌مه هه‌مووى کێشه‌یه‌و چه‌ندساڵه هاوار ده‌که‌ین و ئه‌وه‌ش وایکرد تاوان دروستببێت، پێش ئه‌م داگیرکاریهى تورکیاش، ئێمه هاوارمان ده‌کرد که‌ئه‌م کارانه هه‌موو باش نین و وه‌رن درامایه‌کى کوردى په‌خش بکه‌ن و با رایان بگرین، ئه‌وه‌ى ده‌درێت به‌به‌رهه‌مه دۆبلاژه‌کان بدرێت بهکوردى، زۆر به‌رهه‌مێکى جوان ده‌بێت و ئێستاش زه‌ره‌ر له‌نیوه‌ى بگه‌ڕێته‌وه و ئێمه هه‌ر سوودمه‌ند ده‌بین و هۆشیارى بده‌ین به‌کۆمه‌ڵگاى خۆمان، بزانین بیرکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگاکه‌مان چى پێویسته‌و ئه‌وه بکه‌ین و هه‌ندێک کار له‌پشت دیواره‌کانه‌وه که‌ڕووده‌دات ئه‌وانه بکه‌ین و کارى له‌سه‌ر بکه‌ین. هاوڵاتى: وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى تاچه‌ند هاوکارى هونه‌رمه‌ندان بوه؟ گه‌زیزه عومه‌ر: غه‌در ده‌که‌ین که‌بڵێین هاوکار نه‌بووه، وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى فه‌ندى کردون به‌برێک پاره‌و هه‌مشه پشگیرى کردووه، به‌ڵام پێویستى بهسیستمێکى چالاکترو گاریگهرتره بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئه‌م په‌رش و بڵاویه کۆبکاته‌وه، ئه‌ویش به راوێژ کردن بههونهرمهندانى خاوه‌ن ئه‌زمون و که‌سانى شاره‌زا و ته‌مه‌نێکیان له‌ناو شانۆ و ئه‌م کهموکوڕییهدا بردۆته‌سه‌ر. هاوڵاتى: بۆ هه‌ندێک هونه‌رمه‌ند به‌تایبه‌ت گه‌نجه‌کان کارى زۆریان ده‌بینرێت؟ گه‌زیزه عومه‌ر: نه‌بونى ئه‌و سیستمه واى کردووه هاوکاریه‌کان هاوڕێیه‌تى و ناسیاوى کاریگه‌رى هه‌بوه. هاوڵاتى: هونه‌ر به‌گشتى له‌چ ئاستێکدایه؟ گه‌زیزه عومه‌ر: ئه‌و ئاسته نیه که‌ئێمه دڵمان پێى خۆشه و زۆر پێویستمان به‌گۆڕانکارى زۆره‌و پێویسته هه‌موو شتێک رێکبخرێته‌وه‌و ئاستى شانۆ‌و فیلم و دراما‌و فیستیڤاڵ ئاوا ناکرێت و له‌کوردستان بهربڵاویهکى زۆر هه‌یه، که‌نابێت ئاوا بێت، له‌ده‌ره‌وه بینیومه هه‌موو شتێک بهسیستمه و هه‌موو به‌ئه‌زمون ئیش ده‌کات و له‌هه‌موو بوارێک‌دا ته‌نانه‌ت سیاسیش، به‌ئه‌زمون ده‌وره‌کان بگۆڕێت و نابێت هه‌ر ئه‌و دهوموچاوانه بێت که‌هه‌میشه له‌پێشه‌وه‌ن و پڕۆژه‌کانیان ساڵى دوو سێ جار ده‌کرێت و ئه‌وانه‌ى کهئهزمونى هه‌یه ساڵانه چه‌ند کاربکه‌ن پێویسته، هونه‌ر رێکبخرێته‌وه چ بهسیستمێکى ئه‌کادیمى بێت یان زانستى بێت، پێویسته کارى له‌سه‌ربکرێت، من دڵنیات ده‌که‌مه‌وه که‌به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت زۆر له‌مه خراپتر ده‌بێت.
ئاژانسی فرانس پرێس دواجار خەلیفە گومراکەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی لەلایەن هیزەکانی ئەمریکاوە کوژرا، ئەو پیاوەی زنجیرەیەک کردەی سەربڕین، کۆمەڵکوژی، لاقەکردن، رفاندن و پاکتاوی نەژادیی به‌جێهێشت لەماوەی پێنج ساڵیدا وەک سەرکردەی داعش. ئەم پیاوه کە تەمەنی 48 ساڵ بوو، خەڵکی عێراق بوو، بەدەگمەن دەبینرا، دوای 2014، دیارنەماو دواتر لەنیساندا لەڤیدیۆیەکدا دەرکەوتەوە کەتێیدا پشتیوانانی هاندا بۆ «تۆڵەسەندنەوە» دوای ئەوەی گروپەکەی لەسەر خاک تووشی شکست بوو. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا 25 ملیۆن دۆلار خەڵاتی دانابوو بۆ زانیاری دەربارەی شوێنه‌که‌ی. رۆژێک دوای کوشتنی بەغدادی، وتەبێژەکەی داعش‌یش کوژرا، ئەوەش بەرپرسیکی کوردی ئاشکرایکرد. فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) مەزڵوم عەبدی وتی لەهێرشێکی جیاوازدا، تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای راگەیاندنی مەرگی بەغدادی، وتەبێژی داعش ئەبو حەسەن موهاجیر کوژرا. وتی «موهاجیر دەسته راستی بەغدادی و وتەبێژی داعش بوو، لەگوندی عەین بادیە کرایە ئامانج نزیک بە جەرابلوس، لەئۆپەراسیۆنێکی هەماهەنگیکراوی نێوان هەواڵگریی هەسەدە و سوپای ئەمریکادا». پەیامنێرێکی ئاژانسی فرانس پرێس لە عەین بادیە وتی دوو ئۆتۆمبیل لەهێرشە ئاسمانیەکاندا لێیاندرا: پیکابێکی بچوک و لۆرییەکی گەورە کە فارگۆنێکی کانزایی بچوکی هەڵگرتبوو. په‌یامنێره‌که لەتەنیشت یەکەم ئۆتۆمبیلەوە دوو لاشەی بینی، لەکاتێکدا سێیەمیان لە فارگۆنە کانزاییەکەدا سوتابوو. رێکخراوی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ مەرگی موهاجیری پشتڕاستکردەوە و رایگه‌یاند که لەنێو پێنج ئەندامی داعشدا بوو کە لەئۆپەراسیۆنێکی پێشەنگیکراودا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە کوژران بەپشتیوانیی هەسەدە. وتەبێژی هەسەدە، مستەفا بالی، دواتر وتی دەوترێت موهاجیر لەجەرابلوس بووە بۆ ئاسانکاریی چوونەناوەوەی بەغدادی بۆ نێو ناوچەی قەڵغانی فورات، ئەو ناوچەیەی باکوری سوریا کە لەلایەن هێزە جێگره‌وه سورییەکانی سەر بە تورکیاوە بەڕێوەدەبرێت. وتیشی «ئەو دوو ئۆپەراسیۆنەی ئەمریکا بەشێوەیەکی کاریگەر سەرکردایەتی داعشیان لەکارخست کە خۆیان شاردبووه‌وه« لە باکوری خۆرئاوای سوریا. جله‌کانی ژێره‌وه‌ی به‌غدادی پۆڵات جان راوێژکاری باڵای هێزه‌کانی سوریای دیموکرات، رایگەیاند هەواڵدەرێک به‌رپرس بووه له‌پێدانی زانیاری به‌هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌رباره‌ی حه‌شارگه‌که‌ی به‌غدادی، کههاوکاریکردن تا نه‌خشه‌ی ناوه‌وه‌ی شوێنه‌که‌و ئه‌و که‌سانه‌ی تێیدان دیاربکه‌ن، له‌گه‌ڵ ره‌خساندنی هه‌لی ئه‌وه‌ی بتوانن ناسنامه‌ی به‌غدادی پشتڕاستبکه‌نه‌وه. پۆڵات جان وتی «له 15ی ئایاره‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریکی کارده‌که‌ین بۆ شوێنپێهه‌ڵگرتن و له‌نزیکه‌وه چاودێریکردنی به‌غدادی». وتیشی «هێزه‌کانی سوریای دیموکرات هەوالدەرێکیان هه‌بووه که توانیوێتی بچێته ماڵه‌که‌ی به‌غدادییه‌وه، «به‌شداربووه له‌ناردنی ورده‌کارییه‌کان و ئاراسته‌کردنی ئه‌وانه‌ی دابه‌زین، هه‌روه‌ها به‌شداربووه له به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا تا دوا خوله‌ک». وتیشی سه‌رچاوه‌که «جلی ژێره‌وه‌ی به‌غدادی هێناوه بۆ ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌ی دی ئێن ئەی بۆی و بۆ دڵنیابوونی (له‌سه‌دا سه‌د) که ئه‌و که‌سه به‌غدادی خۆیه‌تی». ‹ئۆپەراسیۆنێکی هەماهەنگیکراو› رێکخراوی روانگه‌که رایگەیاند که لەهێرشی بەئامانجکردنی بەغدادیدا، کۆپتەرەکانی ئەمریکا هێزەکانیان بەردایەوە نێو ناوچەیەکی پارێزگای ئیدلیب کە «چەند گروپێکی سەر بەداعشی لێبوون». راشیگەیاند کهکۆپتەرەکان خانوویەک و ئۆتۆمبیلێکیان کردە ئامانج لە گوندی باریشا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە نۆ کەسی تێدا کوژرا، لەنێویاندا سەرکردەی باڵای داعش ئه‌بو یەمعان. باریشا ناوچەیەکی چیایی کەم دانیشتوانە، نزیکەی 25 کیلۆمەتر لەباکوری شاری ئیدلیبەوهو پێنج کیلۆمەتر کەمتر لەتورکیاوە دوورە. ئەو ناوچە کشتوکاڵییە نزیکە لە باب هەواوە، کە یەکێکە لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و سوریا و شوێنی خەڵکێکی کەمی ئاوارەیە که لەبەشەکانی دیکەی سوریاوە هاتوون. ئەو خانووەی لە هێرشەکەدا کرایە ئامانج لەکەناری گوندەکە بوو. ناوچەکە بەناو لەژێر کۆنترۆڵی تەحریر شامدایه، بەڵام شانە نوستووەکانی داعش و حوراس دینی سەر بەقاعیدەش لەو ناوچەیە بوونیان هەیە، بەگوێرەی روانگەکە. ناوچەکە ناسراوە بەوەی قاچاخچێتی لێدەکرێت و بەشی ئەوە ئاڵۆزە کە گروپی چەکداریی دیکەی جیا لەتەحریر شام لەوێ چالاک بن. حه‌سانه‌وه لەئیدلیبی سوریا موسعەب عەساف چالاکوانێکی ئیدلیب، وتی «لە باکوری سوریا، کە بەغدادیی لێ کوژرا، دانیشتوانی ئیدلیب هەناسەی شادییان هەڵکێشا کاتێک بەمەرگی ئەویان زانی. باسی لەوەشکرد کەهەستێکی حه‌سانه‌وه هاته‌کایه‌وه له‌و ناوچەیەی تەحریر شام کۆنترۆڵی کردووە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە و ئاماژەیکرد بەوەی خەڵکی ئیدلیب مەرگی بەغدادی بە «هەنگاوێکی گەورە دەبینن بەرەو ئازادبوونی ته‌واوه‌تییان لەدەستی فەرمانڕەوایی توندڕەوان». وتیشی گروپە توندڕەوەکانی وەک داعش و تەحریر شام رەوتی شۆڕشی سوریایان «بەلاڕێدابرد و خراپیان کرد» و رەوتی ژیانی مەدەنیەکانی ناوچەکانی ژێردەستی خۆیان بەشێوەیەکی زۆر خراپ گۆڕی. بەشیر بەسام پارێزەری سوری، وتی «مەرگی بەغدادی بەکۆتایی داعش دادەنرێت و ئاماژەیکرد بەوەی تەنیا مانەوەی رەمزیی ئەو گروپەکەی هێشتبووه‌وە، بەبێ بەغدادی، زۆر سەختتر دەبێت بۆ گروپەکە بمێنێتەوە یان خۆی رێکبخاتەوە». وتیشی «ئۆپەراسیۆنی کوشتنی بەغدادی پەیامێکی روونی نارد بۆ توندڕەوان کەهێشتا خۆیان شاردۆتەوە بەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هاوبەشەکانیان لەسەر زەمین هێرش دەستپێدەکەنەوە دژیان بەدەستێکی پۆڵایین کاتێک شوێنیان دیاری دەکرێت» بەسام هەروەها وتی «مەرگی بەغدای بەبێ گومان دەبێتە هۆی هەڵوەشانەوەی شانەکانی داعش کە هێشتا لەناوچەکە چالاکن، دەبێتە هۆی نەمانی پەیکەربەندیی رێکخراوەیی گروپەکە و توانای بۆ راکێشانی چەکداری زیاتر یان کۆکردنەوەی چەکدارانی پێشتری». پەیوەندیکردن بەگروپە توندڕەوەکانی دیکەوە رەنگە بژاردەیەکی بەردەست نەبیت بۆ چەکدارانی داعش لەسوریا، گروپەکانی دیکە دەترسن ببنە ئامانجی هێرشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەوهۆیەوە. عێراق بانگه‌وازی ‹کۆتایی قۆناغێکی رەش› ده‌کات عێراقیەکان دووشەممە مەرگی بەغدادییان بەکۆتایی «قۆناغێکی رەش» لەقەڵەمداو ناوزەدیانکرد بەوەی چەقۆیەک بوو لەسەر دڵی داعش. بەڵام هۆشدارییان دا لەوەی مەرگی سەرکردەکەی داعش مانای کۆتایی گروپەکە نیەو داوای گوشاری بەردەوامیان کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپەکە و ئایدۆلۆژیاکەی. سەفا ئەعسەم شرۆڤەکاری ئەمنی، وتی سەرکردەی داعش «بە چارەنوسی حەتمیی خۆی گەیشت» و ئاماژەیکرد بەوەی مەرگی ئەو حەتمی و چاوەڕوانکراو بوو، بەهۆی کوشتنی کەسە نزیکەکانی و داڕمانی گروپەکەوە. وتیشی «لەناوبردنی سەری مارەکە و گەورەترین کەسی داواکراو زەبرێکی کوشندەیە بۆ داعش و چەقۆیەکە بۆ سەر دڵی.» ئەعسەم وتیشی «بکوژێکی بەخوێن تینوومان کۆتایی پێهێنا، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ خەمی ئێمەیە کۆتاییهێنانە بە ئایدۆلۆژیایەکی خوێناوی کە ئەم تاوانبارە و پشتیوانانی بڵاویانکردۆتەوە.» هەروەها وتی «ئەمە گوشاری بەردەوامی دەوێت لەسەر پاشماوەکانی تیرۆریزم و کاری بەرفراوان بۆ شەڕکردن دژی و بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی.» شرۆڤەکاری هەواڵگری، فازل ئەبو رەغیف ئاماژەی بەوەکرد کە هەواڵگریی عێراق دەریخست که سەرکردەی داعش لەگەڵ خێزانەکەیدا لەکوێ خۆی شاردۆتەوە، دوای «چاودێریی وردی جوڵەکانی بەغدادی و ئەوانەی دەوروبەری». شانەی راگه‌یاندنی ئەمنیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند که هێرشەکە «بەهەماهەنگیی نێوان هێزی هەواڵگریی عێراق و هێزەکانی ئەمریکا» ئەنجامدرا. به‌گوێره‌ی بەیاننامەکە، تیمێکی تایبەتمەند لەهەواڵگری بەدووی جوڵەکانی بەغدادی کەوتبوو ساڵێک پێشئەوەی شوێنەکەی دیاری‌بکرێت. ئەبو رەغیف وتی سەرکردەی داعش «ترسی لەخۆی هەبوو» و متمانەی بەنزیکترین هاوکارەکانی نەدەکردو ئاماژەشیکرد بەوەی ئەندامانی خێزانەکەی وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنا «کە لەدۆخی کوژرانه‌که‌یدا پشتڕاستکرایەوە». هەواڵی کوژرانی بەغدادی شادیی لەشەقامی عێراقیدا بڵاوکردەوە. محەمەد فەهداوی دانیشتووی رەمادی، وتی «رووداوێکی ناوازە و مێژووییە؛ ئەو تیرۆریستەی بووە هۆی چەندین کارەسات چیتر لەژیاندا نەماوە.» مەیادە عەلی، خەڵکی گەڕەکی شورتەی بەغدا، وتی «مەرگی ئەم تاوانبارە کۆتایی قۆناغێکی تاریکە. ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی ئەم رۆژە دەکەین و دواجار گەیشت.» ‹خاڵی وەرچەرخان› سەرکردە نێودەوڵەتییەکان ستایشی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەیان کرد لەکاتێکدا خەختیان لەسەر پێویستی بەردەوامییدان بەوریایی کردەوە. سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەو هێرشەی بەغدادیی تێدا کوژرا بە «خاڵی وەرچەرخان لەشەڕی هاوبەشماندا دژی تیرۆریزم» ناوزەکرد. سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانۆئێل ماکرۆن، مەرگی بەغدادیی بە «زەبرێکی کوشندە لەداعش» لەقەڵەمدا. وتی «شەڕ بەردەوامدەبێت لەگەڵ هاوبەشەکانمان لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بەتەواوی شکستی هێناوە. ئەوە کاری پێشینه‌مانه.» سەرەکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن وتی «مەرگی بەغدادی ساتێکی گرنگە لەشەڕماندا دژی تیرۆریزم، بەڵام شەڕ دژی خراپەکارییەکانی داعش هێشتا تەواو نەبووە.» وتیشی «کاردەکەین لەگەڵ هاوبەشەکانمان لەهاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کۆتاییهێنان بەچالاکییە تاوانکاری و بەربەرییەکانی داعش بۆ هەتاههتایە.» سەرۆکی ناتۆ، جێنس ستۆلتنبێرگ، ئۆپەراسیۆنەکەی له‌قه‌ڵه‌مدا بە «هەنگاوێکی بەرچاو لەهەوڵەکانماندا دژی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی». سعودیەش مەرگی بەغدادیی بەئەرێنی لەقەڵەمداو سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوە وتی سەرکردەکەی داعش «وێنەی ئیسلامی شێواندبوو» و «ستەم و تاوانی» ئەنجامدابوو.
هاوڵاتى- کۆچەر عەزیز ئازاد محەمەد، تەمەن (٤٥) ساڵ، لەجێژوانی خێزانی چاوەڕوانی هاتنی کچە تەمەن شەش ساڵەکەی بوو بۆ ئەوەی بیبینێت، که له‌دواى جیابوونهوهیهوه لههاوسهرهکهى له‌لاى دایکى ده‌ژى، به‌ڵام بێزارییه‌کى زۆر به رووخسارییه‌وه دیاربوو، له‌جیاتى ئه‌وه‌ى دڵخۆش بێت. ئازاد ماوەی پێنج ساڵە لەهاوسەرەکەی جیابووەتەوهو پێنج منداڵی هەیەو منداڵەکانی لای دایکیانن، هه‌رجارێک بیه‌وێت منداڵه‌کانى ببینێت ده‌چێته جێژوانی خێزانیک لەیەکێتی ژنان کە بۆتە لانەی بەیەک گەیشتنی منداڵ بەدایک و باوکیان کە بەهەر هۆکارێک بێت لەیەکتری جیابوونەتەوە. ئازاد بۆ هاوڵاتى وتی «یاسای چی، یاسا دانراوە بەڵام جێبەجێناکرێت، دایکیان وای لەمنداڵەکان کردووە هەر چارەی منیان نەوێت و من نەبینن، ئەوە من دوو هەفتەیە لەسەریەک دێم منداڵەکەم نابینم، بەهۆی ئەوەی کە لای دایکیەتی و قسەی بۆ دەکات، ئەگەر بەساڵ من نەبینێت کێشەی نییە». بەپێی یاسایه‌کى پەرلەمانی کوردستان ئەو دایک و باوکانەی لەیەکتری جیادەبنەوە دەتوانن هەموو هەفتەیەک بۆ ماوەی 24 کاتژمێر منداڵ لەلایان بمێنێتەوە، به‌ڵام هه‌ندێک له‌دایک و باوکان پابه‌ندى ئه‌و یاسایه نین. به‌شى جێژوانی خێزانی زیاتر لە (٢٠) ساڵە هەیە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنەوە سەرپەرشتی دەکرێت. هاوژین ئەحمەد پارێزەرە له‌بەشی جێژوانی خێزانى بە هاوڵاتى وت «لە ئێستادا نزیکەی (600) کەیسمان هەیە لەڕۆژانی هەینی و شەممەدا ئەو دایک و باوکانەی لەیەکتری جیابوونەتەوە منداڵەکانیان دەهێنن تا لێرە لایەنی بەرامبەر بیبینێت یان بۆ ماوەی (٢٤) کاتژمێر دەیباتە لای خۆی بۆ ماڵەوە .» ئەو پارێزەرە وتیشی «سەرەتا یاسای تایبەت نەبوو بۆ بینینی منداڵ تەنها یاسای باری کەسێتی ژمارە (١٨٨)ی ساڵی ١٩٥٩هەبوو لەیەک بڕگەدا لەمادەی (٥٧) ئاماژە بەوەکرابوو کە دایک و باوک ئەرکی بەخێوکردن و سەرپەرشتیکردن و بینینی منداڵەکەیان هەیە، بەڵام نەیاندەتوانی منداڵ بۆ زیاتر لەچەند کاتژمێرێک ببینن، ئەمەش ناڕەزایی لەلایەن دایک و باوکانەوە دروستکردبوو بەهۆی کەمی ماوەکەیەوە». ساڵی ٢٠١٥ په‌رله‌مانى کوردستان هەمواری مادەی (٥٧)ی ساڵی ١٩٥٩ کرده‌وه، کە بەپێی ئەم یاسا تازەیە دایک و باوک کاتێک جیابوونەوە لەیەکتری دەتوانن هەفتانە بۆ ماوەی (٢٤) کاتژمێر منداڵەکانیان ببینن. هاوژین ئەحمەد وتى «بە رێکەوتنی دایک و باوک دەتوانرێت کاتەکەی بگۆڕن، بەجۆرێک نابێت پێچەوانەی یاساکە بێت، یاساکەش منداڵی خوار تەمەن دوو ساڵ ناگرێتەوە». ئەگەر بۆ باوکان تەنها رێگریکردنی دایکیان بێت بۆ بینینی منداڵەکانیان، بۆ دایکان کێشەکان ئاڵۆزترە، بەجۆرێک ئەگەر دایکێک بژێوی ژیانی خۆی نەبێت، ئەگەر حەزیش بکات ناتوانێت منداڵەکانی وەربگرێت، یان کەسوکارەکەی پشتیوانی ناکەن بۆ وەرگرتنی منداڵەکانی. نەرمین محەمەدی تەمەن (٣٧) ساڵ کەماوەی دوو ساڵ بوو لەهاوسەرەکەی جیابووەوە چاوەڕوانی دیدەنی کوڕە تەمەن دوو ساڵانەکەی بوو بەچاوی پڕ فرمێسکەوە بۆ هاوڵاتى وتی» من ئەگەر فەرمانبەر بوومایە یان داهاتێکی خۆمم هەبوایە، چۆن دەمهێشت کوڕەکەم لای باوکی بێت، خۆم ئەرکی بەخێوکردنەکەیم دەگرتەئەستۆ». وتیشى «بەهۆی ئەوەی لەگەڵ دایکم دەژیم و هیچ داهاتێکم نییە نەمتوانی منداڵەکەم بەخێوبکەم، ئێستاش مانگی دوو هەفتە دێم بۆ بینینی، بەڵام زۆر کات نایهێنن بەبیانوی ئەوەی لەدەرەوەی شارن، بۆیە ئەمە کێشەیەکی گەورەیە بۆ من». به‌پێی یاساکه، ئەو دایک و باوکانەی کەمتەرخەمی بکەن لەبڕیاری دادگا واتە لەبینینی منداڵ، رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوە دەکرێن و سزا دەدرێن، بەجۆرێک بۆ ماوەی مانگێک دایەنی لەو کەسە وەردەگیرێتەوە کەمتەرخەم بووەو منداڵەکە دەدرێت بەلایەنی بەرامبەر . لەبەشی جێژوانی خێزان راوێژی دەروونی بەو خێزانە دەدرێت کەجیابوونەتەوە، راوێژکارێکی دەروونیش دەڵێت» گرفتەکان کەهەیە دوو لایەنەو دایک و باوکەکەش بەشدارن». هەستیار عەلی، راوێژکاری دەروونی ماوەی هەشت ساڵە لەبەشی جێژوانی خێزانی کاردەکات، بە هاوڵاتى وت «ئەو گرفتانەی کەهەیە لەنێوان دایک و باوکیشدا هەیەو دوو لایەنەیە، زۆرجار دایک و باوکەکە منداڵەکان هاندەدەن کە نەچنە لای ئەوی دیکەیان، چونکە تاکە چەک کەبەکاریدەهێنن دژی یەکتری منداڵەکەیە، بەڵام بەشێک لەدایک و باوکانیش پێیان ئاساییەو هانی منداڵەکان دەدەن بچنە لای دایکەکە یان باوکەکە». وتیشی «خێزانەکانی ئێمە گرفتەکانی خۆیان تیکەڵ بە روئیای منداڵەکە دەکەن، منداڵەکە ناچاردەکەن لای کێ بێت حەق بەوەدەدات، ئەمەش گرفتەکەیە کە لێرەوە سەرچاوەی گرتووە، بەردەوام هانی خێزانەکان دەدەین لەباسکردن و وەسفکردنی ژیانتان خۆتان بەدوربگرن لای منداڵەکان، چونکە کێشەیان بۆ دروستدەبێت». به‌وته‌ى هەستیار، یاساکه کەموکوڕی هەیە «لەسەرەتادا زۆر تێبینیمان هەبوو لەسەری، چونکە پێشتر بۆماوەی چەند ساڵێک رێگری ژینگەی باوک یان دایک لەمنداڵەکە کراوەو کاتێک دەچێتەلای ئەویتریان کاریگەری دەروونی خراپ بەجێ دەهێڵێت و زۆرکات هەوڵمانداوە منداڵ و خێزانەکە ئامادەبکەین تابچنە لای یەکتر، بەڵام هەندێک لەخێزانەکە ئەوە قبوڵ ناکەن و ئێمەش لەڕووی یاساییەوە ناتوانین ئەو موجازەفەیە بکەین». لهجێژوانى خێزانى، خزمەتگوزاری دەروونی کۆمەڵایەتی و یاسایی بۆ کەیسەکان دابینکراوە، دەشتوانرێت دایک و باوکەکە یەکتر نەبینن و ته‌نها منداڵه‌کانیان ببینن. باوکی منداڵێک کەهەفتانە بۆ ماوەی (24) کاتژمێر منداڵەکەی لەلا دەمایەوە، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بوو چاوەڕوانی هاتنی منداڵەکەی دەکرد، بۆ هاوڵاتى وتی «من دەبێت هەموو جارێک تووشی ئەم کێشەیە ببم، بەهۆی ئەوەوە لەکارەکەشم دوادەکەوم و منداڵەکەشم رەوزەکەی دەفەوتێت». منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ کە لای دایکی دەمایەوە هاتبوو بۆ بینینی باوکی، لەوکاتەدا لەگەڵ باوکی بوو بۆ هاوڵاتى قسەیکردو وتی «باوکم زۆر باشە مۆبایلم پێدەدات بۆیاریکردن، هەرچەندە دایکم مۆبایلیشی هەیە، بەڵام پێمان نادات، بۆیە من دەمەوێت لای باوکم بمێنمەوەو حەزناکەم بڕۆمەوە». بەشێک لەخێزانەکانیش هەرچەندە جیابوونەتەوە وەک دوو هاوڕێ ماونەتەوەو منداڵەکانیان ده‌به‌نه شوێنه‌که‌و یەکتری دەبینن و هیچ کێشەیەکیان نییە. ئامێزی تەمەن (٣٠) ساڵ یەکێک بوو لەو ژنانەی کەماوەی ساڵێک دەبوو لەهاوسەرەکەی جیابووبوەوە بۆ هاوڵاتى وتی «راستە ئێمە جیابووینەتەوە بەڵام منداڵەکەمان هی هەردووکمانەو هەردووکمان مافی ئەوەمان هەیە بیبینین، بۆیە زۆر ئاساییە لەمانگێکدا دووجار دەیهێنمە ئێرە بۆ ئەوەی باوکی ببینێت و ئێمەش یەکتر دەبینین و وەک هاوڕێیەک واین».
هاوڵاتى ئۆیغورەکان کە کەمینەیەکی موسڵمانن لەخاکی خۆیاندا لەپارێزگای کسینجیانگ باکوری رۆژئاوای چین، ئەوان دووچاری چهوسانەوەی تووندی سیاسی و ئایینی بوونەتەوە لەلایەن دەسه‌ڵاتی وڵاتەوە. گروپە توندڕەوەکانی سوریا ئەمەیان بە هەل زانیوە تاکو رایانکێشنە ناو شەڕی سوریاوە. چەوسانەوەکەی دەسەڵاتدارانی چین کردوونی بە قوربانی دەستی گروپە تووندڕەوەکانی وەک قاعیدەو «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش)، چونکە ئەو رەوشەیان دەقۆزنەوە تا بیانکەنە ئەندامی خۆیان و شەڕیان پێبکەن لەگۆڕەپانەکانی شەڕ لەسوریا. عەبدول نەبی لێکۆڵەری سیاسی دەڵێت ئۆیغورەکان دووچاری ستەمی سیاسی و ئایینی و ئێتنی بوونەتەوە لە کسینجیانگ، دەیانەوێت دەوڵەتێکی سەربەخۆ دروستبکەن، به‌ناوی رۆژهەڵاتی تورکستان، لەناوچە شاخاوی و بیابانییەکانی هەرێمی کسینجیانگ، کە بەهۆی ئه‌و رێگە دێرینه‌وه که به رێگای ئاوریشم ناسراوه بۆتە دوو بەش و لانیکەم سێ‌جار هەوڵیانداوە ئۆتۆنۆمی بهدەستبهێنن. ئاژانسی فرانس پرێس مانگی رابردوو رایگه‌یاند که گروپەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن زیاتر لەملیۆنێک ئۆیغور و موسوڵمانانی دیکە لەتۆڕێکی فراوان له‌چەندین کەمپدا دانراون له کسینجیانگ بۆ ئەوەی تێکەڵببن لەگەڵ دانیشتوانی گشتی وڵاتەکەو کلتووری زۆرینه‌ی هان لەچین له‌خۆبگرن. شایەتحاڵەکان دەڵێن چین دەیەوێت ئۆیغورەکان دەستهەڵگرن لە پابەندبوونیان بە پرەنسیپە سەرەکییەکانی ئیسلام وەک رۆژوگرتن لەمانگی رەمەزانداو نەخواردنەوەی ئه‌لکحول و گۆشتی بەراز. چین، دوای ئەوەی سەرەتا رەتیکردەوە کەمپەکان هەبن، ئێستا وەک قوتابخانەی پیشەیی ناویان دەبات کە ئامانجیان کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ئیسلامیە توندڕەوەکان و تووندوتیژیە. بەگوێره‌ی ئەو وێنانەی مانگی دەسکرد گرتوونی و لەلایەن ئاژانسی فرانس پرێس و ئێرسڕایز ئهلایهنسهوه لێکدانەوەیان بۆ کراوە، حکومەتی چین لە 2014ەوە 45 گۆڕستانی ئۆیغورەکانی تێکداوە 30 لەوانە لەدوو ساڵی رابردوودا تێکدراون. بەهۆی رەخنە نێودەوڵەتییەکانه‌وه لەچین لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ ئۆیغورەکان، ئەمریکا پێشتر رایگەیاند ڤیزە کەمدهکاتەوە بۆ بەرپرسان بەهۆی ئەو دەسدرێژیانەی دەوترێت روودەدەن و 28 کۆمپانیای چینی خستە لیستی رەشەوە کە تۆمەتبارن بەپێشێلکردنی مافی مرۆڤ. لەچەند ساڵی رابردوودا ستەمەکە زۆربوو، رەوشەکە گۆڕاو دوای ئەوە تووندڕەوە ئۆیغورەکان پارتی ئیسلامی تورکستانیان دروستکرد. ستەمەکە پاڵینا بە ئۆیغورەکانەوە پشتیوانی بکه‌ن له‌جیهادی سەلەفیزم، کە لەگەڵ ئایدۆلۆژیا رادیکاڵەکانی گروپە تووندڕەوەکاندا یەکدەگرێتەوە و بەشێکی کەمیشیان چوونە ریزەکانی قاعیدەوه لەئەفغانستان. لەوکاتەوە، گروپە تووندڕەوەکان بابەتی ئۆیغورەکانیان قۆزتەوە تا بیانخەنە ریزەکانیانەوە و ژمارەی خۆیان زیادبکەن تا وا نیشانبدەن کە لەتەواوی جیهاندا بڵاوبوونەتەوە. محەمەد عەبدوڵا رۆژنامەوانی سوری باس لەوە دەکات کە سەدان گەنجی ئۆیغور رۆشتن بۆ سوریا و عێراق لەسەرەتای 2013 و چوونە ریزەکانی قاعیدەو دواتر چوونە ناو داعشەوە. تووندڕەوەکان ئەمە وەک «پشتڕاستکردنەوەی ئایدۆلۆژییە شێوێنراوەکەیان دەبینن، کە هیچ پەیوەندی بە ئیسلامەوە نییە». محەمەد عەبدوڵا وتی «بوونیان لەهەرێمەکە بەر لەدروستبوونی داعش هه‌بوو، ئەمەش دەریدەخات گروپە تووندڕەوەکە هەڵمەتی رێکخراوی بۆ ئەندام کۆکردنەوە ئەنجامداوەو رەوشی ئۆیغورەکانی قۆزتۆتەوە.» وتیشی ئه‌و داعشانه‌ی ئەندام بۆ ریزەکانیان رادەکێشن هەڵیانخەڵەتاندن بەوەی گروپەکە نوێنەری ئیسلامی راستەقینەیەو دەیانپارێزێت لەو رەوشەی تێیدان. بەگوێره‌ی چەند خەمڵاندنێک، نزیکەی پیجن هەزار ئۆیغور وەک بەشێک لە چەندین گروپی جیاواز لەسوریا شەڕدەکەن. شرۆڤەکارانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن که زۆربەیان لەژێر ئاڵای خۆیاندا شەڕدەکەن بۆئەوەی بانگەشەبکەن بۆ دۆزی جوداخوازیی خۆیان. دەڵێن ئەوانە هچ پەیوەندیەکیان بە دۆزی سوریاوە نییە و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن که ئۆیغورەکان گیریانخواردووە لەنێوان چەوساندنەوە لەوڵاتەکەیانداو ئه‌و ئایدۆلۆژیا وێرانکەرهی خستنیە دەستی گروپە تووندڕەوەکانەوە. لەئازاری 2017، لقی عێراقیی داعش ڤیدیۆیەکی هەڕەشەئامێزی بڵاوکردەوە کە تێیدا دوو ئەندامی ئۆیغوری گروپەکە لەژێر ئاڵای داعشدا داوای ئەنجامدانی هێرش دەکەن بۆسەر چین. لەئایاری 2018، پارتی ئیسلامی تورکستان لەسوریا ڤیدیۆیەکی درێژی بڵاوکردەوە که تێیدا هانی موسڵمانانی وڵاتانی رۆژئاوا دەدات کۆچبکەن بۆ جیهاد، وەک بەشێک لەشەڕی جیهانیی قاعیدە. لەڤیدیۆی دیکەدا، له‌نێویاندا ئه‌وه‌ی لە حوزەیران بڵاوکرایەوە، نیشانی دەدات پارتی ئیسلامی تورکستان بەشداریدهکات له‌شەڕی سوریادا لەپاڵ جوند ئەلئەقساو تەحریر شامدا. لەسوریا، پارتی ئیسلامی تورکستان چالاکە لەناوچەکانی ئیدلیب کە لەژێردەستی تەحریر شامدایە و نیمچە ئۆتۆنۆمییه‌کی داوە بەو یەکانهی لەچەکدارانی ئۆیغور پێکهاتوون. عەبدوڵا وتی وادیارە تەحریر شام بوونیان دەقۆزێتەوە بۆ پتەوکردنی دەسەڵاتی لە ناوچەکە. وتیشی ژمارەی تەواوی چەکدارانی پارتی ئیسلامی تورکستان نازانرێت بەڵام خەمڵاندنهکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن که سەدان چەکداری ئۆیغور نێردراون بۆ دێهاتەکانی پارێزگاکانی ئیدلیب و لازقیە. رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان کۆتایی ساڵی رابردوو هۆشداریدا لەمامەڵەی چین لەگەڵ ئەو کەمینە موسوڵمانەدا، داوای کرد دەستبەجێ پشکنینی راستەوخۆ بۆ ناوچەی چینجیانگی وڵاتی چین بکرێت، ئەمەش دوای ئەوە هات کەچەندین راپۆرت بڵاوبوونەوە لەسەر چەند کەمپێکی زۆرەملێ کەکرابوونەوەو کەمینە موسڵمانەکان (بەتایبەتی ئۆیغورەکان)ی ئەو وڵاتەی تیادا نیشتەجێکراون. ئۆیغورەکان کەمەنەتەوەیەکی چینن، ژمارەیان ١١ بۆ ١٥ ملیۆن کەس دەبێت لەو وڵاتەو ئاینیان ئیسلامی سوننەیە، زۆربەیان لەڕۆژئاوای چین نیشتەجێن. داواکاریەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان لەلایەن (میشێل باچلێت)، بەرپرسی باڵای مافەکانی مرۆڤ لەنەتەوەیەکگرتوەکان، دەرچوەو ئەمەش لەکاتێکدایە کەخراپ مامەڵەکردنی موسڵمانەکان لەو کەمپانە دەنگدانەوەیەکی جیهانی داوەتەوە. بەپێی دەنگۆکان بەرپرسانی چین هەڵمەتێکی «دووبارە پەروەردەکردنەوە»یان لەوڵاتەکەیاندا دەستپێکردوەو بەم مەبەستە کەمینە نەتەوەییە موسڵمانەکانیان لەچەند کەمپێک داناوە و بەپێی وتەی بەرپرسانی چین موسڵمانەکان لەسەر «یەکێتی نەتەوەیی چین» پەروەردە دەکرێنەوەو ئەم هەڵمەتەیان وەک «رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر‌و فیکری توندڕەوی» ناوبردوە، هاوکات ئەوانەی لەکەمپەکاندان بەزۆرەملێ دەبێت پروپاگەندەی کۆمۆنستیی کۆماری گەلی چین بخوێنن. بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی (ئیندیپێندەنت)ی بەریتانی، بڕیارەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ بەدواداچوون و دەستتێوەردان لەو دۆخەی لەکەمپەکان دەگوزەرێت دوای ئەوە دێت کەژنێکی ئۆیغوریی موسڵمان رایگەیاند کە لەکەمپەکاندا ئەشکەنجە دراوەو دەستدرێژی کراوەتەسەر. میهریگول تولسون، ژنە ئۆیغوریەکە، لەواشنتۆن بەڕۆژنامەنوسانی وت کە بۆ چوار رۆژ لەسەریەک بێ نووستن لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە، سەری تاشراوەو کارەبای لێدراوە دوای ئەوەی بۆ دووەم جار لەساڵی ٢٠١٧دا راپێچی کەمپەکان کراوە. بەرپرسانی چین ئەم هەڵمەتەی دەستیانپێکردوە بەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر‌و فیکری توندڕەوی دادەنێن، ئەوان سەرەڕای «دووبارە پەروەردەکردنەوە»ی موسڵمانان لەم کەمپانەدا، خەڵکی خۆیان دەنێرنە ماڵی ئۆیغوریەکانەوەو لەگەڵ خێزانەکاندا دەژین تابزانن هیچ کردەوەیەکی «دژە نەتەوەیی» و «ئیسلامی» ئەنجامدەدەن یاخود نا. (شۆهرات زاکیر)، کەبەرپرسێکی باڵای حکومەتی چینە، بەئاژانسی هەواڵی (چینهوا)ی سەر بەحکومەتی چین دەڵێت «حکومەتی چین شەڕی تیرۆر‌و فیکری توندڕەوی دەکات بەپێی رێساکانی نەتەوەیەکگرتوەکان، ئەو فێرخوازانەی نێو کەمپەکانیش دوای راهێنان دەتوانن بیبینن هەڵەکانیان چی بوەو زیانەکانی تیرۆر‌و فیکری توندڕەو چیە». یەحیا محەمەد عەلی شارەزای گروپە تیرۆریستەکان، وتی ئه‌و ئۆیغورانهی چوونەتە ناو گروپە تووندڕوەکانەوە لەسوریا و عێراق وا دەردەکەوێت راست و چەپی خۆیان نەزانن. وتیشی هەرچەندە هەندێک شرۆڤەکار ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەوانە چوونەتە ئەو ناوچانە بۆئەوەی ئەزمونی شەڕ پەیدابکەن و بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، ئێستا گەڕانەوەیان لەمەحاڵەوە نزیکە بەهۆی بەشداربوونیان لەشهڕی سوریادا.
ماردین نوره‌دین به‌شێک له‌سه‌رۆک و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌کانیان ده‌که‌ن، دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانیدا، جگه لهپارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان. به‌پێی بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مانى عێراق که رۆژى دووشه‌ممه له‌سه‌ر داواى (192) په‌رله‌مانتار ده‌رکرا، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان و قه‌زاو ناحیه‌کان جگه لهئهنجومهنهکانى هه‌رێم ههڵوهشێنراونهتهوهو یه‌کێک لهجێگرهکانى پارێزگار دیاریده‌کرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى کاروبارى دارایی و ئیداریی، هه‌روه‌ها بۆ پارێزگاى که‌رکوکیش بڕیاردراوه پەرلەمانتارانی پارێزگاکە کارەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک رایی بکەن. رێکه‌وت زه‌کى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به هاوڵاتىراگهیاند «ئه‌گه‌ر به‌م جۆره‌ى ئێستا ئه‌نجومه‌نه‌کان بمێننه‌وه، به‌م ده‌سه‌ڵات و توانایانه‌ى ئێستایانه‌وه، پێویسته له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌راورد به‌وه‌ى که‌خه‌ڵک ده‌نگده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى حکومه‌تى مهحهلى دروستبێت و ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت زۆر که‌مه«. وتیشى «من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه یان ده‌سه‌ڵاتیان بدرێتێ یان به یه‌کجارى له‌سیستمى حکومڕانى کوردستان نه‌مێنێت». ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم به‌رده‌وام داوایانکردووه ده‌سه‌ڵاتى زیاتریان پێبدرێت و ده‌سه‌ڵاتى لامه‌رکه‌زیان پێبدرێت له رووى دارایی و ئیدارییه‌وه، به‌ڵام حکومه‌ت وه‌ڵامى داواکانیانى نه‌داوه‌ته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاته‌کانى له‌ده‌ست وه‌زاره‌ته‌کاندا هێشتووه‌ته‌وه. رێکه‌وت زه‌کى هۆکارى نه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نه‌کان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، بۆ خراپى یاساکان، «یاساکان کهموڕییان تێیدایه، نازانرێ سه‌ر به‌کوێن، خاوه‌نى سه‌ربه‌خۆیى دارایى نین، ده‌مێک سه‌ر به په‌رله‌مانى کوردستانن ده‌مێک سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانن، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن پێی ده‌وترێ ئه‌نجومه‌نى بچوک، ده‌بێت میزانیه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بێت، یان لایه‌نى که‌م وه‌کو ئه‌نجومه‌نه‌کانى باشوور موماره‌سه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه بکه‌ن». پێشیوایه، به‌نه‌مانى ئه‌نجومه‌نه‌کان هیچ که‌لێنێک دروستنابێت «له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى چاودێریمان زۆره لەپه‌رله‌مانى کوردستان و په‌رله‌مانى عێراق و ده‌زگاى چاودێرى دارایى و نازاههمان هه‌یه«. مانگى ته‌مموزى ئه‌مساڵ پەرلەمانی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ، هەمواری یاسای پارێزگاکانی پەسەندکرد، بەوەش تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکانى درێژکرده‌وه. به‌پێی هه‌موارى یاساکه، ته‌مه‌نی ئەم خولەی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان درێژ ده‌کرێته‌وه تاهه‌ڵبژاردنی نوێی پارێزگاکان، بەوەش ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له‌پیاده‌کردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌کاتی کۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاساییان. پەرلەمانى کوردستان ئه‌وکات هۆکارى درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى کارکردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى گه‌ڕانده‌وه بۆ دروستنه‌بوونی بۆشایی یاسایی له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان و به‌رده‌وامبوونیان له‌پیاده‌کردنی ئه‌رکه‌کانیان بۆ فه‌راهه‌مکردن و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزراییه‌کان به هاوڵاتییان به‌شێوه‌یه‌کی باشتر. فه‌هیم عه‌بدوڵا سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک به هاوڵاتى راگه‌یاند «بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ئێمه موفاجه‌ئه بوو، ئه‌نجومه‌نه‌کان لهپارێزگاکانى عێراق جگه لەکوردستان ده‌سه‌ڵاتێکى ره‌هایان هه‌بوو له‌سه‌ر ئیداره خۆجێیه‌کان». وتیشى «نابێ به‌راوردى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم بکه‌ین به‌وانه‌ى عێراق، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه پێش ئه‌وه‌ى کهبکهوینه بۆشاییه‌کى یاساییه‌وه هه‌رسێ ئه‌نجومه‌نه‌که داواى هه‌ڵبژاردنمان کرد، به‌ڵام که بارودۆخه‌که گونجاو نه‌بوو، دواى هاتنه سه‌ر ئه‌وه‌ى واده‌که ته‌مدید بکرێت تاههڵبژاردن ده‌که‌نه‌وه«. فه‌هیم عه‌بدوڵا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان و حکومه‌تى هه‌رێمدایه «چى به‌باش بزانن ئه‌وه ده‌کرێت مه‌سڵه‌حه‌ت له‌وه‌دایه بمێنێته‌وه یاخود نا؟ ئه‌گه‌ر بارودۆخى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان وا بمێنێته‌وه من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام نه‌مانى باشتره له‌مانه‌وه به‌م شێوه‌یه«. په‌له‌مانى عێراق له‌بڕیاره‌که‌یدا هه‌رێمى کوردستانى پابهندنهکردووه به‌جێبه‌جێکردنى، به‌پێی یاساش ئه‌و پرسه له‌ده‌ستى په‌رله‌مانى کوردستاندایە که هه‌ر بڕیار‌و یاسایه‌کى په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ندبکات ره‌تیبکاته‌وه. که‌نعان خه‌یلانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به هاوڵاتى راگه‌یاند»هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق و هه‌رێم دوو شتى لێک جیاوازن، به‌پێى ده‌ستور هه‌رێمى کوردستان حوکمڕانى خۆى ده‌کات و په‌رله‌مان یاساکان ده‌رده‌کات، محافهزاتى هه‌رێمیش به‌یاساى په‌رله‌مانى کوردستان کارده‌که‌ن، راسته که‌موکوڕى هه‌یه له‌ڕووى ئیش‌کردن به‌ڵام روونه ئه‌نجومه‌نه‌کان به‌هه‌ڵبژاردن هاتوون». وتیشی «ئیلغاکردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان بابه‌تێکى سیاسییه‌و ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مانى کوردستانه ئه‌و بڕیاره بدات، من سیاسه‌تى حزبه‌که‌م پهیڕهودهکهم و ره‌ئى من ره‌ئى حزبهکهمه، ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا له‌په‌رله‌مان هه‌موارى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانیان کرد، هه‌موو فراکسیۆنه‌کان موته‌فیق بوون.» سه‌باره‌ت بهسڕکردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان، که‌نعان خه‌یلانى جه‌ختیکرده‌وه، په‌رله‌مان ده‌توانێت ئه‌و کاره بکات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌کان بمێنن یان نه‌مێنن، «ئه‌وه بابه‌تێکى سیاسیه و له‌سه‌ر ئاستى په‌رله‌مانى ده‌توانرێت موناقه‌شه بکرێت، من ناڵێم هه‌بێت یان نه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ى بابه‌ته‌که سیاسویه ئه‌وه‌ى عێراقیش سیاسى بوو «. هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانى کوردستان واده‌ى ئه‌م خوله‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى درێژکردووه‌ته‌وه تاکاتى هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌کى بۆ هه‌ڵبژاردنى نوێی ئه‌نجومه‌نه‌کان دیارینه‌کردووه، به‌ڵام په‌رله‌مان ئه‌نجومه‌نه‌کانى پابه‌ندکردووه به‌وه‌ى پابه‌ندى ئه‌و یاسایانه بن که له‌په‌رله‌مانه‌وه بۆیان دیاریکراوه تا ئه‌وکاته‌ى ماوه‌ى یاساییان کۆتایى دێت. جه‌مال حه‌وێز ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکان له‌په‌رله‌مانى کوردستان به هاوڵاتى راگه‌یاند «تائێستا ئه‌و باسه نه‌بۆته شتێک که به‌رنامه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵبچنرێت، به‌ڵام پێشتر باسى ده‌کرا بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان که‌هه‌یه ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانیه‌کانمان بۆ چییه؟ به‌ڵام باس نه‌کراوه له‌په‌رله‌مان بڵێین ئێمه‌ش هه‌مان به‌رنامه‌ى به‌غدامان هه‌بێت، هیچ باسێکى وا نه‌کراوه«.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که راکان جبورى پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت که‌سێکى گه‌نده‌ڵه‌و بڕى (950) ملیۆن دینارى بۆ میواندارى و خواردنى که‌باب خه‌رج کردووه. دیلان غه‌فور که‌رکوکى ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که‌دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌کانى پارێزگارى که‌رکوکى به‌وه‌کاله‌ت دراوه‌ته ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌و کوڕه‌که‌ى و براکه‌ى ئێستا له‌زینداندان. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت پارێزگاى که‌رکوک له‌بودجه‌ى 2019ى عێراقدا بڕى 69 ملیار دینارى بۆ دابین کراوه‌و راکان سه‌عید ته‌نها بۆ ناوچه عه‌ره‌بییه‌کان پرۆژه‌ى هه‌یه‌و که‌متر بۆ ناوچه کوردنشینه‌کان و ده‌شڵێت:» دۆسیه‌ى دیکه‌مان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌کانى ئاماده‌کردووه‌و هه‌موو کۆمپانیاو به‌ڵێنده‌ره‌کان که کارده‌که‌ن نزیکى راکان سه‌عید جبورین». هاوکات، داوا له‌سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد به‌تایبه‌ت پارتى و یه‌کێتى ده‌کات دوور لهبهرژهوهنییه حزبییه‌کان پارێزگارێکى کورد بۆ که‌رکوک دابنێن تا راکان سه‌عید دروبخرێتهوه. (950) ملیۆن دینار لهزیافه (میواندارى) خه‌رج کرابوو له‌کاتێکدا ئه‌و پارانه بۆ دووباره بوژانده‌وه‌و چاککردنه‌وه‌ى ئه‌و گوندانه‌ى که به‌هۆى داعشه‌وه زیانیان پێگه‌شتووه وێران بووبون بۆ ئه‌وه هاتووه، به‌ڵام راکان سه‌عدی بۆ میواندارى خه‌رجى کردووه. هاوڵاتى: راکان سه‌عید پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت چ گه‌نده‌ڵییه‌کى کردووه؟ دیلان غه‌فور: کارى ئێمه وه‌ک په‌رله‌مانتار به‌دواداچون و چاودێرییه، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌مان پێگه‌شت ده‌سته‌ى گشتى هه‌یه لهفهقهرهى زیافهى پارێزگاى که‌رکوکدا، بەنووسراوى ره‌سمى ئاراسته‌ى دیوانى پارێزگاى که‌رکوکمان کرد که‌وه‌ک ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌دواداچوونى بۆ بکه‌ین، سه‌رجه‌م دیکۆمێنت و به‌ڵگه‌کانمان بۆ بنێرن، دواتر داواى راپۆرتى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌م کردووه بۆ ئه‌وه‌ى لهکهیسهکهیدا بزانین راپۆرته‌کانیان چى تێدابووه، دواى ئه‌وه‌ى راپۆرته‌کانم به‌ته‌واوى پێگه‌شت له‌چاودێرى داراییه‌وه دیاربوو (950) ملیۆن دینار لهزیافه (میواندارى) خه‌رج کرابوو له‌کاتێکدا ئه‌و پارانه بۆ دووباره بوژانده‌وه‌و چاککردنه‌وه‌ى ئه‌و گوندانه‌ى که به‌هۆى داعشه‌وه زیانیان پێگه‌شتووه وێران بووبون بۆ ئه‌وه هاتووه، به‌ڵام راکان سه‌عدی بۆ میواندارى خه‌رجى کردووه. هاوڵاتى: واتا (950) ملیۆن دینارى بۆ میواندارى خه‌رج کردووه که بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى گونده‌کان دیاریکراوه؟ دیلان غه‌فور: به‌ڵێ پاره‌کانى لهمیواندارى و کرینى که‌باب و تورو ته‌ماته خه‌رج کردووه‌و وه‌سڵى تێدایه، براکه‌ى که به‌رێوه‌به‌رى مهکتهبهکهیهتى و کوڕه‌که‌ى که سکرتێریهتى واژۆیان له‌سه‌ر کردووه و خۆیشى واژۆى کردووه راکان سه‌عید. هاوڵاتى: به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م پرسه راکان سه‌عید چۆته به‌رده‌م دادگا؟ دیلان غه‌فور: پێشتر دووجار چۆته به‌رده‌م دادگا‌و به‌که‌فاله‌ت ئازاد کراوه، بهکافالهتێکى مهبلغێکى زۆر که نزیک بووه له‌و بڕه پاره‌یه‌ى خه‌رجى کردووه. ئه‌وه‌ى فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى هه‌یه (12) که‌سن، حه‌وت که‌سیان ده‌ستگیرکراون، براکه‌ى و کوڕه‌که‌ى راکان سه‌عید پارێزگارى که‌رکوکى به‌وه‌کاله‌ت تێدایه‌و ئومێد ده‌که‌ین که‌سه‌کانى دیکه‌ش ده‌ستگیربکرێن بۆ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌که به رێره‌وى یاسایى خۆى بڕوات و کێ که‌مته‌رخه‌م بووه له ڕووى یاساییه‌وه سزا بدرێت هاوڵاتى: چیت لهڕاپۆرت و به‌ڵگه‌و دیکۆمێنته‌کان کردووه له‌سه‌ر راکان سه‌عید؟ دیلان غه‌فور: هه‌موو راپۆرت و به‌ڵگه‌کانمان ته‌سلیمى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى که‌رکوک کردووه و بهدواداچونیشیم بۆ کردووه‌و که‌ده‌بێت ئه‌م دۆسییه‌یه بدرێته دادگا، ته‌حقیق له‌و بابه‌ته به‌رده‌وامه. هاوڵاتى: چه‌ند که‌س ده‌ستگیرکراون له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه؟ دیلان غه‌فور: ئه‌وه‌ى فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى هه‌یه (12) که‌سن، حه‌وت که‌سیان ده‌ستگیرکراون، براکه‌ى و کوڕه‌که‌ى راکان سه‌عید پارێزگارى که‌رکوکى به‌وه‌کاله‌ت تێدایه‌و ئومێد ده‌که‌ین که‌سه‌کانى دیکه‌ش ده‌ستگیربکرێن بۆ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌که به رێره‌وى یاسایى خۆى بڕوات و کێ که‌مته‌رخه‌م بووه له ڕووى یاساییه‌وه سزا بدرێت. هاوڵاتى: گه‌نده‌ڵییه‌کانى راکان سه‌عید پارێزگارى که‌رکوکت به‌وه‌کاله‌ت گه‌یاندووه به سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق؟ دیلان غه‌فور: ئێمه لهدۆسییهکانى راکان سه‌عید جبورى زۆر به‌باشى کارمان کردووه، به‌ڵام نه‌زاهه‌و دیوانى چاودێرى دارایى عێراق کارى له‌سه‌رده‌که‌ن، له‌ساڵى رابردوو مانگى دووه‌وه ئیشى له‌سه‌ر کراوه‌و ئێستا ته‌حقیقى تێدا ده‌کرێت و به‌رده‌وامیش ده‌بین لهبهدواداچونى که‌یسه گه‌نده‌ڵییه‌کانى راکان جبورى. به‌سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى په‌رله‌مانى عێراقم داوه، ئه‌مه ئیشى په‌رله‌مانتاره، دواتر که که‌یسه‌که دوابخرێت ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌و چاودێرى دارایى عێراقه‌وه هه‌یه‌و هه‌موو راستییه‌کانى له راپۆرته‌کانیدا خستۆته‌ڕوو بۆ دادگا. ئه‌مساڵ بودجه‌ى که‌رکوک بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شاره‌که‌و دابینکردنى خزمه‌تگوزارییه‌کان بڕى 69 ملیار دینار بووه، ئاگادارین چۆن راکان جبوری پاره‌ى خه‌رج کردووه له‌پرۆژه خزمهتگوزارییهکانداو چه‌ندین دۆسییه‌ى دیکه‌مان له‌سه‌ر بودجه‌ى ئه‌مساڵ ئاماده‌کردووه هاوڵاتى: تائێستا به‌هۆى گه‌نده‌ڵییه‌کانى راکان جبورییه‌وه داوات کردووه پێویسته وه‌ک پارێزگار به‌وه‌کاله‌ت لاببرێت و سامانى گه‌لى که‌رکوکى بۆ بهرژهوهنییهکانى خۆى خه‌رج کردووه؟ دیلان غه‌فور: با بزانین دادگا بریارى چى ده‌دات، راسته دیوانى چاودێرى دارایى عێراق ده‌ڵێت ئه‌مه گه‌نده‌ڵییه‌و موخاله‌فه‌ى یاسایه که به‌و شێوه‌یه راکان جبورى پاره‌ى خه‌رج کردووه، دواتر بڕیار لاى دادوه‌ره. هاوڵاتى: له‌بودجه‌ى ساڵى 2019 ى عێراق بۆ پارێزگاى که‌رکوک چه‌ند ملیار دینار ته‌رخانکراوه، گەندەڵی لەمەشدا ئەنجام دراوە؟ دیلان غه‌فور: ئه‌مساڵ بودجه‌ى که‌رکوک بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شاره‌که‌و دابینکردنى خزمه‌تگوزارییه‌کان بڕى 69 ملیار دینار بووه، ئاگادارین چۆن راکان جبوری پاره‌ى خه‌رج کردووه له‌پرۆژه خزمهتگوزارییهکانداو چه‌ندین دۆسییه‌ى دیکه‌مان له‌سه‌ر بودجه‌ى ئه‌مساڵ ئاماده‌کردووه. هه‌موو ئه‌و کۆمپانیاو به‌ڵێنده‌رانه‌ى که کار له‌پرۆژه‌کاندا ده‌که‌ن که‌سانێکن زۆر نزیکن له‌خۆیه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک له‌کارکه‌وتووه نه‌توانراوه چاودێرى وردى کاره‌کانى بکه‌ن. که‌رکوک و ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان پێویستى بهپارێزگارێکى کورده، ده‌بێت دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندى حزبى کار له‌سه‌ر ئه‌مه بکرێت له‌پێناو خه‌ڵکى که‌رکوک و ده‌وروبه‌رى، پێویسته له رووى مهبدهئى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئیشى تێدا بکرێت هاوڵاتى: تاچه‌ند پێتوایه حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى که‌هه‌ندێک چاکسازى راگه‌یاندووه جێبه‌جێى ده‌کات به‌که‌رکوکیشه‌وه؟ دیلان غه‌فور: بێگومان کارکردن بۆ که‌یسه گه‌نده‌ڵییه‌کان و چاکسازى له‌عێراقدا له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌کابینه‌کانى مالکى و عه‌بادى کێشه‌ى زۆر‌و گه‌نده‌ڵى هه‌بووه‌و کەڵەکەیان کردووه بۆ حکومه‌ته‌که‌ى عه‌بدولمه‌هدى، ئێستاکه هه‌ڵچوون و تووڕهبونى هاوڵاتیانى عێراقى ده‌بینین په‌یوه‌ندى به‌کابینه‌کانى رابردووى عێراقه‌وه هه‌یه، چاکسازى و بنه‌بڕکردنى گه‌نده‌ڵى کاتى پێویسته، بنه‌بڕکردنى گه‌نده‌ڵى رۆڵى به‌رچاوى ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى چاکسازى له‌وڵاتدا جێبه‌جێ بکرێت. هاوڵاتى: رێکه‌وتنێک له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى هه‌بووه بۆ دانانى ته‌یب جه‌بار وه‌ک پارێزگارى که‌رکوک، تاچه‌ند گرنگه سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندى حزبى کار له‌سه‌ر ئه‌مه بکه‌ن تا راکان جبورى دووربخه‌نه‌وه؟ دیلان غه‌فور: که‌رکوک و ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان پێویستى بهپارێزگارێکى کورده، ده‌بێت دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندى حزبى کار له‌سه‌ر ئه‌مه بکرێت له‌پێناو خه‌ڵکى که‌رکوک و ده‌وروبه‌رى، پێویسته له رووى مهبدهئى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئیشى تێدا بکرێت. که‌یسه‌کان له‌ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان زۆر جیاوازتره وه‌ک له‌هه‌رێمى کوردستان، ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان پێویستى به‌یه‌کڕیزى و یه‌کده‌نگییه لهبڕیاردانداو گرنگه ستراتیژى لایه‌نه‌کان به‌تایبه‌ت پارتى و یه‌کێتى له‌ناوچه کێشه له‌سه‌رکان جیاواز بێت. راکان جبورى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا که‌هه‌ندێ پشتیوانى هه‌یه توانیویه‌تى کاربکات و بودجه‌ى که‌رکوک بۆ ئه‌و شوێنانه خه‌رج ده‌کات کهدانیشتوانهکهى عه‌ره‌بى سوننه‌ن به‌تایبه‌ت حه‌ویجه‌و گوندنشینه عه‌ره‌بییه‌کانه، که‌متر له‌ناوچه کوردنشینه‌کانه هاوڵاتى: دۆخى خه‌ڵکى که‌رکوک له‌ژێر سایه‌ى راکان جبورى که له‌پێکهاته‌ى سوننه‌یه چۆنه به‌تایبه‌ت بۆ کورد؟ دیلان غه‌فور: ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا له‌که‌رکوک نه‌خوازراو بووه‌و ئێمه له‌گه‌ڵیدا نین، چونکه رۆژانه راکان جبورى ده‌سه‌ڵاته‌کانى خۆى به‌باشى به‌کارناهێنێت و خه‌ریکى گۆڕینى دیموگرافى ناوچهکانهو خه‌ریکى لابردنى به‌ڕێوه‌به‌ره کورده‌کان و به‌رپرسانى کورده له‌شاره‌که‌دا، ئه‌مانه هه‌مووى کاره‌کانى ئه‌وه، پێویسته لایه‌نه کوردستانییه‌کان ئه‌مه له‌به‌رچاو بگرن و کار بۆ ئه‌وه‌بکه‌ن به‌زووترین کات پارێزگارێکى کورد له‌شاره‌که‌دا دابنرێت. هاوڵاتى: راکان جبورى جیاوازى ده‌کات له‌دابینکردنى خزمه‌تگوزارى و پرۆژه‌کانیدا له‌نێوان ناوچه کوردنشین و عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کاندا؟ دیلان غه‌فور: راکان جبورى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا که‌هه‌ندێ پشتیوانى هه‌یه توانیویه‌تى کاربکات و بودجه‌ى که‌رکوک بۆ ئه‌و شوێنانه خه‌رج ده‌کات کهدانیشتوانهکهى عه‌ره‌بى سوننه‌ن به‌تایبه‌ت حه‌ویجه‌و گوندنشینه عه‌ره‌بییه‌کانه، که‌متر له‌ناوچه کوردنشینه‌کانه.
شاناز حه‌سه‌ن شه‌پۆلى بایکۆتى کاڵاى تورکى کە له‌سنورى سلێمانییه‌وه دەستیپێکرد، په‌ڕیوه‌ته‌وه هه‌ولێرو دهۆک و ناوچە دابڕاوەکانی هەرێمی کوردستانیش و به‌رفروانتر ده‌بێت. له‌دواى ده‌ستپێکردنى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى کوردستان، که‌ماوه‌ى (20) رۆژه به‌رده‌وامى هه‌یه، خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان بایکۆتى کاڵا و به‌رهه‌مى تورکییان کرد. جونه‌ید موراد، خاوه‌نى مارکێتى لاس له‌هه‌ولێر، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌که بایکۆتى کاڵاى تورکی کردووه‌و به‌رهه‌مى ناوخۆ‌و سعودى و ئیماراتى ده‌هێنێته مارکێتهکهیهوه. پێشتر مارکێتى لاس مانگانه به‌بڕى نیو ملیۆن دۆلار کاڵاو به‌رهه‌مى تورکى هێناوه‌ته مارکێتهکهیەوه. خاوه‌ن مارکێته‌که وتى «به‌دیل زۆره‌و هیچ کێشه‌مان نابێت، بگره قازانجى زۆریش ده‌که‌ین که‌به‌رهه‌مى تورکى به‌کارنه‌هێنین، چونکه به‌به‌راورد به‌به‌رهه‌مى تورکى به‌رهه‌مى وڵاته‌کانى تر زۆربه‌یان نرخیان که‌متره«. وتیشى «تورک زۆر به‌زیره‌کى ئیراده‌ى کوردیان والێکردووه که‌ته‌نیا به‌رهه‌مى تورکى باشه‌و به‌کاریبهێنن». نمونه‌شى به‌وه هێنایه‌وه کهکۆمپانیایهکى تورکى کاتێک ده‌چنه مارکێته‌کان، «که به‌رهه‌مه‌که‌شیان لێنهکڕیت، (20) پاکهتت به‌هه‌دیه بۆ داده‌نێن و بۆ جارى دووه‌م واتلێده‌که‌ن به‌زۆر بیکڕیت». ئێستا له‌هه‌ولێردا بایکۆتى سه‌رتاسه‌رى کراوه‌و هه‌موو که‌س و هه‌موو مارکێت و شوێنه‌کان بایکۆتیان کردووه، هێنانى کاڵاو به‌رهه‌مى تورکى زۆر کهمبووەتهوه. جونه‌ید که (10) ساڵه مارکێتى هه‌یه باسى له‌وه‌شکرد، پێشتر ته‌نیا خواست له‌سه‌ر کاڵاى تورکى بوو، بۆیه ده‌یانهێنا، به‌ڵام له‌ئێستادا خه‌ڵکه‌که خۆى نایه‌وێت «بۆیه ئێمه‌ش ده‌توانین بایکۆتى بکه‌ین و نهیهێنین». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئێستا له‌هه‌ولێردا بایکۆتى سه‌رتاسه‌رى کراوه‌و هه‌موو که‌س و هه‌موو مارکێت و شوێنه‌کان بایکۆتیان کردووه، هێنانى کاڵاو به‌رهه‌مى تورکى زۆر کهمبووەتهوه. مارکێته‌که‌ى جونه‌ید له‌سه‌دا (80)ى به‌رهه‌مى تورکى بووه، له‌ئێستادا هیچ به‌رهه‌مێکى تورکى نییه. فه‌رمان ره‌شاد، چالاکوانى مه‌ده‌نى، له‌شارى هه‌ولێر، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى»به‌و پێیه‌ى سنورمان به‌سنورى تورکیاوه‌یه به‌رهه‌مى تورکى له‌هه‌ولێر و دهۆک زیاتره، چونکه له‌سه‌دا (80) هه‌نارده‌ى تورکیا دێته هه‌ولێرو دهۆک، به‌ڵام خه‌ڵک به‌گشتى بایکۆتى کردووه‌و بۆته پرۆسه‌یه‌کى میللى که‌هه‌موو ئاستێک بایکۆتهکهى کردووه«. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد به‌رده‌وام رێنمایى خه‌ڵک ده‌که‌ن و به‌پێی به‌دواداچوونه‌کان خه‌ڵک زۆر بایکۆتى کردووه. تائێستا به‌ته‌واوى دیار نییه قه‌باره‌ى بایکۆته‌که چه‌نده‌و کاریگه‌رى هه‌بووه، به‌ڵام بایکۆته‌که گه‌یشتووه‌ته سنورى پارێزگاى دهۆکیش کههاوسنوره له‌گه‌ڵ تورکیا. سۆران نامت، خاوه‌نى مارکێتى هوژین له‌دهۆک ماوه‌ى هه‌شت رۆژه بایکۆتى کاڵاى تورکی کردووه‌و هیچ به‌رهه‌مێکى تورکی نییه لهسۆپهرمارکێتهکهى. سۆران وتى «خه‌ڵکى داواى چی بکات ئێمه ده‌توانین ئه‌و به‌رهه‌مه بهێنین، چونکه خواستى خه‌ڵک بۆ ئێمه گرنگه، له‌ئێستادا زۆر شوێن بایکۆتیان کردووه‌و خه‌ڵکى دهۆکیش وه‌ک به‌رپرسیارێتى به‌رامبه‌ر خه‌ڵکى خۆیان بایکۆتى کاڵاى تورکى ده‌که‌ن». محه‌مه‌د ئهلموفتى، دانیشتوى شارى دهۆکه‌و هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژى ئۆپه‌راسیۆنى تورکیاوه بایکۆتى به‌رهه‌مى تورکى کردووه، وتى» ئه‌و ناههقیهى به‌رامبه‌ر کوردانى رۆژئاوا ده‌کرێت قبوڵ ناکرێت و حه‌یفه پاره به‌شتى تورکى بده‌ین». وتیشى»دهۆک به‌شێکى زۆرى بایکۆتى کردووه، به‌ڵام که‌لوپه‌ل و خواردنى تورکى زۆره له‌ناو دهۆکدا بۆیه به‌ته‌واوى بایکۆتى تورکى کاتى ده‌وێت». باسى له‌وه‌شکرد کۆمپانیاو بازرگانه‌کان زۆر ده‌که‌وێت له‌سه‌ریان تا له‌ئێران و وڵاتانى تره‌وه به‌رهه‌م بهێنن.
شاناز حه‌سه‌ن نیوەی وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان فۆرمى ئاشکراکردنى سه‌روه‌ت و سامانه‌کانیان رادەست نەکردووە، ئەوەش لەحاڵێکدایە کەدهستهى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستان چاوەڕوانی فۆرمەکانە ده‌سته‌کە ٣٠ رۆژی دیاریکردووە بۆ هه‌ر وه‌زیرێک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى فۆرمه‌که‌و ئاشکراکردنى سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌یان که‌پێویسته له‌ماوه‌ى ئه‌و مانگه‌دا سه‌روه‌ت و سامانى خۆیان ئاشکراکه‌ن بۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستان. بەڵام دەستەکە هیچ سزایەکی قورسی دانەناوە بۆ نەگەڕاندەوەی فۆرمەکان. به‌پێى راگه‌یاندراوێک له‌ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه سێشه‌ممه، 29ی تشرینى یه‌که‌مى2019 بڵاویانکردۆته‌وه، 10 وه‌زیر له‌کابینه‌ى نۆیه‌م فۆرمى ئاشکراکردنى سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه. هه‌ریه‌ک لهوهزارهتهکانى (شاره‌وانى و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و بازرگانى و پلاندانان و کشتوکاڵ و کاره‌باو شه‌هیدان و په‌روه‌رده‌و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى په‌رله‌مان) فۆرمه‌که‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى» ئه‌مه بهوهجبات دانراوه‌و له‌قۆناغى یه‌که‌مدا ئه‌مانه ناردومانه بۆیان و له‌ماوه‌ى دیاریکراوى خۆیدا گه‌ڕاندویانه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ى تریش بۆمان ناردون و کاتیان ماوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه«. 30 رۆژ دیاریده‌کرێت بۆ هه‌ر وه‌زیرێک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى فۆرمه‌که‌و ئاشکراکردنى سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌یان که‌پێویسته له‌ماوه‌ى ئه‌و مانگه‌دا سه‌روه‌ت و سامانى خۆیان ئاشکرابکه‌ن بۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستان. وتیشى»ئه‌م فۆرمه وه‌زیرو سه‌رۆک و حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و په‌رله‌مانتاره‌کانیش ده‌گرێته‌وه کهپهرلهمانتارهکان هه‌موویان فۆرمه‌که‌یان وه‌رگرتووه‌و گهڕاندویانهتهوهو کێشه‌یان نه‌بووه«. له‌باره‌ى وه‌زیره‌کانى کابینه‌ى پێشووه‌وه، وتى» له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا بۆیان کراوه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌یان دیاریکراوه، به‌ڵام دواى خانه‌نشینبوونیان لئێستادا نه‌کراوه، چونکه هه‌ندێکیان خانه‌نشینیان ته‌واونه‌کردووه و دواى ئه‌وه ده‌ست بهڕێکارهکانى ده‌کرێت.