نووسینی توونا بەکلەڤیچ - واشنتۆن پۆست وەرگێڕان لەئینگلیزییەوە: ئەحمەد ئەسکەندەری من تورکم و خەڵکی ئەدرنەم. هەموو ژیانی خۆم خەریکی سیاسەت کردن بووم بۆ وڵاتەکەم. چەند ساڵ لەسەر ئەو باوەڕە بووم کەحزبی دەسەڵاتداری داد‌و گەشەپێدان دەتوانێ بەو ئامانجە سەرەتاییانەی خۆی بۆ چاکسازی ئابووری و ئاوەدانیی بگات، من لەدەوڵەتی سەرۆککۆمار رەجەب تەییب ئەردوغاندا کارم کردووە. بەڵام سیاسەتەکانی ئەم دەوڵەتەی ئێستا کەوتوەتە سەر رەوتێک کە من ناتوانم چاوی لێ بنووقێنم. ئەردۆغان پێگەی دەسەڵاتی خۆی لەڕێگای داپڵۆسین و توندوتیژی و بەبەهای ژیانی رۆژانەی خەڵک پتەو دەکات. ئەو نە خزمەت بەبەرژەوندی خەڵکی تورکیا دەکات و نە تەنانەت بەدەوڵەتی تورکیاش، بەڵکو تەنها بۆ خۆیەتی. ئەو ئاڵوگۆڕانەی چەند ساڵێک لەمەوبەر پێم وابوو دەگونجێت ئەنجامبدرێن، ئێستا بەهۆی ئەو رەفتارانەی ئەوەوە بەربەست کراون. ئەم شتە لەهیچ شوێنێک بەئەندازەی ئەو توندوتیژی و شاڵاوە بێمانایەی بۆ سەر باکووری رۆژئاوای سووریا روون و ئاشکرا نییە. ئەردۆغان لەبەرامبەر ئابوورییەکدا کەدەشەلێ و ئۆپۆزیسیۆنێکدا کە فووی تێکراوە جارێکی تر لەڕێگای بەرپاکردنی شەڕەوە دەسەڵاتی خۆی دەنوێنێت. پێشڕەوییەکانی ئەرتەشی تورکیا جگە لەسەدان کوژراوی مەدەنی و ناچارکردنی هەزاران کەس بەژیانی ئاوارەیی و بەجێهشتنی خانەو لانەیان و بۆمبارانی بێبەزەییانە هیچ دەستکەوتێکی تری لێ نەکەوتووەتەوە. ئەوانەی لەناوخۆی تورکیا دژ بەم کردەوەیە راوەستاون و تەنها لەبەرئەوەی ئەمەیان بەشەڕ زانیوە، کەوتوونەتە زیندان. ئاکامەکانی ئەم کارە ئەوەیە کەئاشتی، سەقامگیری و دیموکراسی بۆ دەیان ساڵی داهاتوو لەناوچەکەدا دەکەونە مەترسییەوە. من بەردەوام لەسەر ئەو باوەڕەبووم کە قسەکردن دژ بەم دەستدرێژییە زۆر گرنگە. ساڵی ٢٠١٨ من زیاتر لەهەزار کیلۆمەتر لەئەنکەرەوە بەرەو دیاربەکر بەپێیان رۆیشتم و داواکاری رێگاچارەیەکی ئاشتیخوازانە بووم بۆ کێشەی نێوان دەوڵەت و خەڵکی کورد. ئێستا کە ئەو ئەزموونەی خۆمم وەبیردێتەوە، تێ دەگەم کە بۆ تێکشاندنی ئەو گریمانەیە کە بناغەکەی لەسەر شەڕ دانراوە، هێشتایش دەتوانم کاری لەوە زیاتر بکەم. من کەسێکی تورکم. من لەکاربەدەستانی پێشووی دەوڵەتم. من لەسەر ئەو باوەڕەم کە پارتی کرێکارانی تورکیا واتە پ ک ک – کەسەرۆککۆمار ترامپ بەخراپتر لەداعش وەسفی کردووە – رێکخراوەیەکی تێرۆریستی نییە. دەیان ساڵە رێبەرانی تورکیا بۆ رەوایی دان بەهەموو ئەو دڕندەییانەی دەوڵەتێک دەتوانێ بەرامبەر بەگەلێک بیکات، باس لەهەڕەشەکانی «تێرۆریسمی پ ک ک» دەکەن. هەروەها کەڵک لەهەموو چەشنە پێشێلکردنی سەرەتاکانی مافی مرۆڤ و یاسا نێونەتەوەییەکان وەردەگرن. ئێمەیان فێڕ کردووە کەهەموو کوردێک لەبەر هەبوونی پ ک ک دەبێ حیسابی هەڕەشەی بۆ بکرێت و ئەگەر ئەوانە [واتە پ ک ک] نەبن ئیتر شتێک بەناوی پرسی کورد لەئارادا نییە. ئەوەی کە قەت بەئێمەیان نەگوتووە ئەوەیە کەبزووتنەوەکە کاتێک بناغەی داڕێژرا کە سیاسەتەکانی دەوڵەت بریتی بوون لەوەی کوردەکان وەکو گەلێک واتە ملیۆنەها پیاوو ژن و منداڵ خاوەنی هیچ چەشنە پێناسەیەکی خۆیان نین. ئێمە قەت لەوە تێنەگەیشتین کەخەباتی چەکدارانەی ئەوان تەنها ئەو کاتە دەستیپێکرد کە یەکەم رێبەرەکانیان گیران، خزێندرانە نێو زیندان و ئەشکەنجە دران و لەڕاستیدا بڕیار بۆ دانانی رێکخراوێکی سیاسی تەنها پاش چەند دەیە قەڵاچۆکردن و داپڵۆسین لەلایەن دەوڵەتەوە دەستیپێکرد. ئێمە قەت قبووڵی ناکەین کەهەر هەوڵدانێک بۆ تێکشکاندنی ئامانجەکانی کوردەکان بەزەبری هێز، تواناییەکانی بزووتنەوەکەیانی زۆر زیاتر کردووە نەک کەمتر. دەوڵەتە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا لەبەرئەوە دەستیان داوەتە بژاردەی لەشکریی و تۆقاندنی بیروڕای گشتی کەئامادە نین قبووڵی بکەن ئەوە دەسەڵاتە سیاسییەکانن کە دەبنەهۆی دۆخی خۆلێلانەدەری تێکهەڵچوون. پیاوان و ژنانی گەنج ئەگەر لەسەر ئەو باوەڕە بن کەبژاردەیەکی تریان هەیە، دەست لەماڵ و حاڵی خۆیان هەڵناگرن بۆ خەباتکردن لەشەڕێکی درێژماوەدا. ئەوان کاتێک ئەو کارە دەکەن کەدەبینن لادێکانیان دەسووتێنن، نوێنەرانی هەڵبژێردراویان لەکار دەردەکەن و دەیانخەنە زیندانەوە، زمان و فەرهەنگیان بەتاوان دەژمێردرێن. لەم روانگەیەوە هیچ کەسی تر نییە جگە لەخودی دەوڵەت کە لەئێستادا بەزیندانی کردنی هەزاران کەس لەشارۆمەندان بەهۆی «پڕوپاگەندەی تێرۆریستیی» بووە بەگەورەترین بانگەشەکارو یارمەتیدەر کەخزمەت دەکات بەپەیوست بوون بەڕیزەکانی پ ک کـوە. لەلایەکی ترەوە، خودی ئەم گرووپە [پ ک ک] بەردەوام خوازیاری گەیشتن بەڕێگاچارەیەکی ئاشتیخوازانە بووە. هەر لەسەرەتای دەیەی ١٩٩٠ـەوە چەندین جار ئاگربەسی راگەیاندووەو یەک لەدوای یەک داوای لەدەوڵەت کردووە ڕێگا خۆشبکرێت بۆ گفتوگۆ. رێبەرانی ئەوان تێدەگەن کەوەڵامی نای رێبەرانی ئێمە چییە: ئەو پرسە کە باسی لێوەدەکرێت بریتییە لە مافەکان و بەڕەسمیی ناسین کەهێزەکانی ئەرتەش ناتوانن ئەوە چارەسەر بکەن. بە ئێمە گوتراوە کە لەوانە بترسین و رقمان لێیان بێت چونکوو ئەوانە «جیاوازیی خوازن». من ئێستا بە دڵنیاییەوە دەتوانم وەکو تورکێک بڵێم ئەوە سیاسەتەکانی دەوڵەتە کەسەرچاوەی رق و نانەوەی جیاییە لەناو گەلانی جیاوازی ناوچەکەی ئێمەدا. ئامانجەکانی بزووتنەوەی کورد بریتییە لەفەرچەشنی و ناناوەندگرایی [عدم تمرکز] و ئەمانەن ئەو شتانەی کەدەتوانن دیسانەوە ئەم وڵاتە بەدەوری یەکەوە کۆبکاتەوە. ئێستا ساڵانێکە کۆمەڵگای نێونەتوەیی خۆی بووە بەبەشێک لەکێشەکە نەک ئەوەی رێگاچارە بێت. ساڵانێکە بێ ئەملاوئەولا پشتگیری دەکەن لەشەڕ دژ بەبزووتنەوەی کوردستان. پشتیوانییە نێونەتەوەییەکان لەشەڕی تورکیا دژ بەداخوازە سیاسییەکانی کوردەکان بەتایبەت لەلایەن ئەمریکاوە، تەنیا ئەوانە بەهێز دەکات کەشەڕ بۆ سەقامگیرکردنی دەسەڵاتی خۆیان بەکاردەهێنن و هەروەها ئاشتیخوازەکان بێ دەسەڵات دەکات. هەر بۆیەشە من داوا دەکەم لەدەوڵەتی ئەمریکا پ ک ک لەلیستی رێکخراوە تێرۆریستییەکان بهێنێتە دەر. دەستهەڵگرتن لەم چوارچێوە بەرتەسکەی دژی تێرۆریسم و پێداگری لەسەر تێگەیشتنێکی راستەقینە لە هۆکارەکانی ئەم تێکهەڵچوونانە تاقە رێگایە بۆ گەیشتن بە دیموکراسی، ئاسایش و لەڕاستییدا کۆتایی هێنانە بەم شەڕە. ئەگەر من بتوانم گێڕانەوەی ئەو کۆمەڵگایەی تێیدا لەدایکبووم و ئەو دەوڵەتەی سەردەمانێک کارم بۆی کردووە فڕێ بدەم، هیچ هۆکارێک نییە کە خەڵکانی تر لەسەرانسەری جیهان نەتوانن رێک ئەو کارەی من بکەن. وڵاتەکەی من و تەواوی خەڵکەکەی ئیتر ناتوانن و لەدەستیان نایە جگە لەوە کارێکی تر بکەن.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم فایه‌ق گوڵپى که‌سایه‌تى سیاسی رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌رج نییه ئه‌وه‌ى که‌جه‌که ده‌یڵێت په‌یه‌ده جێبه‌جێى بکات و ئێستا پارتى و یه‌کێتى و که‌جه‌که و په‌یه‌ده زۆر لێک نزیکن. فایه‌ق گوڵپى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاولآتى باس له‌وه‌ده‌کات، هه‌ڵوێسته‌کانى که‌جه‌که له‌سه‌ر رۆژئاواى کوردستان له‌ئاستى سیاسی‌دا هیچ لێکه‌وته‌یه‌کى خراپى له‌سه‌ر رۆژئاوا دروستناکات. هاوڵاتى: که‌جه‌که به‌یاننامه‌یه‌کى ده‌رکردووه له‌سه‌ر دۆخى رۆژئاوا‌و داواى به‌رخودانى فراوان ده‌کات، تاچه‌ند ئه‌وه مه‌ترسى له‌سه‌ر کیانى رۆژئاوا دروستده‌کات؟ فایه‌ق گوڵپى: باسکردنى که‌جه‌که له‌سه‌ر دۆخى رۆژئاواى کوردستان یا هه‌ر لایه‌نێکى دیکه گره‌نتى ناکات که‌ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ کوردانى رۆژئاوا هه‌یه یان نیانه، ئێستا دۆخێک هاتۆته پێشه‌وه له رۆژئاواى کوردستان، ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى که تورکیا‌و روسیا‌و ئه‌مریکاو کورد پێکه‌وه ده‌به‌ستێت تۆزێک شلۆقهو شتێکى جێگیر نییه‌و به‌رده‌وام له گۆڕاندایه، رۆژئاواى کوردستان و هه‌موو کورد ئه‌وه‌ى به‌لایه‌وه گرنگ بووه وه‌ستانى له‌شکرکێشى تورکیا‌و شه‌ڕه‌که بوو، ئه‌مه زۆر زۆر گرنگ بوو، که‌جه‌که ئه‌وه بڵێت یان نا له‌ئاستى سیاسی‌دا هیچ لێکه‌وته‌یه‌کى خراپى له‌سه‌ر رۆئاواى کوردستان ناکه‌وێت، مه‌گه‌ر تورکیا بۆ خۆى گه‌وره‌ى بکات، که‌جه‌که‌ش قسه له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه نه‌کات خه‌ڵک ره‌خنه‌ى لێده‌گرێت، حزبێکى سیاسییه ده‌بێت بۆچونى خۆى هه‌بێت. هاوڵاتى: به‌ڵام به‌یاننامه‌که‌ى که‌جه‌که باسى به‌رخۆدان و قبوڵنه‌کردنى ته‌سلیم بوون ده‌کات؟ فایه‌ق گوڵپى: خۆى شه‌ڕ را‌گرتن شتێکى باشه، شه‌ڕ هه‌یه‌و ته‌سلیم بوون هه‌یه، له‌نێوان شه‌ڕو ته‌سلیم بووندا ده‌رفه‌تێکى زۆر باش هه‌یه بۆ خه‌بات، ئێستا شه‌ڕ راگرتنه‌که کورد بهدڵیهتى، به‌ڵام هه‌ندێ شتى دیکه هه‌یه کورد به‌دڵى نییه ده‌بێت قسه‌ى له‌سه‌ر بکات، خۆ به‌رخودان واتاى شه‌ڕ نییه، له‌به‌رئه‌وه لێکدانه‌وه‌ى واى بۆ بکه‌یت کهئهمهى که‌جه‌که شتێکى ئاساییه یان لێکدانه‌وه‌ى دووه‌م ئه‌وه بێت کهتهدهخولات بێت له‌ناوخۆى رۆژئاواى کوردستان، که‌جه‌که ته‌داخول له رۆژئاواى کوردستان ناکات، ئه‌و به‌یاننامه‌یەى که‌جه‌که هه‌ڵوێستی خۆیانه‌و رایانگه‌یاندووه، تۆزێک بهبهیاننامهکه دیاره کهناکۆکى ده‌بینرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه په‌که‌که‌و په‌یه‌ده یه‌ک هێز نین، دوو هێزى جیاوازن. هاوڵاتى: ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى که‌جه‌که دووى مانگى یانزه‌ى دیاریکردووه بۆ رۆژئاوا کهههستێته سه‌رپێ؟ ئه‌مه مه‌به‌ستى شه‌ڕ نییه؟ فایه‌ق گوڵپى: مه‌به‌ستى تورکیایه‌و ده‌یه‌وێت گه‌لى کورد قڕبکات، ئه‌مه شتێکى باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وان شتێک بکه‌ن بۆ کوردى رۆژئاوا بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لى رۆژئاوا به‌رخۆدانیان به‌رده‌وام بێت. هاوڵاتى: تورکیا زۆرجار په‌یه‌ده‌و په‌که‌که‌ى وه‌ک یه‌ک هێز وه‌سف کردووه، پێتوانییه زیان بهکوردى رۆژئاوا بگات؟ فایه‌ق گوڵپى: تورکیا چه‌ندین جار دانوستانى کردووه‌و له‌گه‌ڵ په‌که‌که دانیشتون بۆ ئه‌وه‌ى کێشه‌ى باکورى کوردستان به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن، ماناى ئه‌وه‌یه تیرۆریست نییه، تورکیا هاتووه له‌گه‌ڵ پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) دانیشتووه، ئه‌ى بۆ له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده دانانیشێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه سنورییه‌کان، ئه‌م سیاسه‌ته‌ى تورکیا مهنتقى تێدا نییه. هاوڵاتى: تا چه‌ند پێتوایه بهییاننامهکهى که‌جه‌که را جیایى ده‌رده‌خات له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانى رۆژئاواى کوردستان و په‌که‌که؟ فایه‌ق گوڵپى: په‌یه‌ده‌و په‌که‌که بۆچوونى جیاوازیان هه‌یه، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى مه‌زڵوم کوبانێ له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌یه‌تى، که به‌ته‌له‌فون قسه‌ى کردووه‌و له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى روسیا قسه‌ى کردووه، ئه‌نجا ئیلهام ئه‌حمه‌د له کۆنگرێسى ئه‌مریکا قسه‌ى کردووه‌و پرسیاریان لێکردووه‌و ره‌خنه‌و پشتیوانیان لێکردووه، به‌ڵام که‌جه‌که ره‌نگه تێبینى هه‌بێت، جیاوازى بۆچوون هه‌یه. هاوڵاتى: پێتوایه هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر دۆخى رۆژئاوا هاوهه‌ڵوێستن؟ فایه‌ق گوڵپى: ئه‌و هه‌موو داوو ده‌رمان و کۆمه‌که بۆ رۆژئاوا به‌هه‌ڵوێستى سیاسى قسه‌یان کرد ماناى ئه‌وه‌یه پارتى و یه‌کێتى و لایه‌نه‌کانى دیکه‌ى باشورى کوردستان له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده له‌رۆژئاوا یه‌کێکن، پشتیوانى رۆژئاوایان کردووه، به‌یاننامه‌که‌ی په‌رله‌مان هه‌موو ره‌خنه‌مان له‌سه‌رى ئه‌وه‌بوو که‌ناوى تورکیاى نه‌هێنابوو، به‌ڵام ئه‌و به‌یاننامه‌یه بۆ رۆژئاوا باشى تێدابوو، مه‌سعود بارزانى ده‌ڵێت هه‌وڵى تێکدانى دیمۆگرافى کوردستان ده‌درێت و ده‌بێت و رێگرى له‌و سیاسه‌ته بکه‌ین، ئه‌مه شتێکى باش بوو، مه‌زڵوم کۆبانێ بروسکه‌ى بۆ مه‌سعود بارزانى ناردووه‌و سوپاسى کردووه. ئێستا له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى کهجهکهو په‌یه‌ده و یه‌په‌گه و هه‌ده‌په و لایه‌نه‌کانى دیکه نزیکبوونه‌وه‌ى زۆر باش هه‌یه. ئێوه ده‌زانن له 15ى مانگ دوو کادرى په‌که‌که له‌چیاى ئه‌زمه‌ڕ شههدیدکران، ئه‌مه هیچ کێشه‌یه‌ک له‌نێوان په‌که‌که‌و یه‌کێتى دروستناکات و شتى گه‌وره‌تر هه‌یه، په‌که‌که به‌رپرسانه مامه‌ڵه ده‌کات و نابێت حزبیانه مامه‌ڵه بکات، که‌جه‌که کۆمه‌ڵێک سهوابتى هه‌یه له‌گه‌ڵ کێشه‌ى میلله‌ته‌که‌یدایه، ماناى ئه‌وه نییه به‌یاننامه‌یه‌کى ده‌رکرد ئیتر لایه‌نه‌کانى دیکه جێبه‌جێى بکه‌ن.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا (پنتاگۆن) قه‌ناعه‌تى به‌تره‌مپ کردووه هه‌زار سه‌رباز له‌باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا جێگیر بکات، دواى ئه‌وه‌ى گه‌وره سیناتۆرهکانى ئه‌مریکا هۆشدارى توندیان پێداوه له‌باره‌ى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا به‌تایبه‌ت دواى چوونى هێزه‌کانى روسیا بۆ ئه‌و ناوچانه. له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا دوو کاروانى جیاوازى هێزه‌کانى ئه‌مریکا به‌ره‌و رۆژئاواى کوردستان گه‌ڕانه‌وه‌و چوونه‌وه ناو خاکى سوریا، له‌کاتێکدا هه‌فته‌ى رابردوو له‌و ناوچانه کشانه‌وه. روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ رۆژى شه‌ممه بڵاویکرده‌وه، کاروانه سه‌ربازییه‌که‌ى ئه‌مریکا له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه هاتووه‌و لهدهروازهى وه‌لید-ى سوریاوه به‌ره‌و شوێنه‌کانى جێگیربوونى سوپاى ئه‌مریکا له‌پارێزگاى دیرهزورى حه‌سه‌که رۆشتووه. کاروانه سه‌ربازییه‌که‌ى ئه‌مریکا لهدهروازهى سێمێلکاى هه‌رێمى کوردستانه‌وه چووه‌ته رۆژئاواى کوردستان. هاوکات، رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مریکی رایگه‌یاند که‌وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا «پنتاگۆن» به‌خستنه‌ڕووی مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی کێڵگه نه‌وتییه‌کانی سوریا، سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ی قایل کردووه به‌هێشتنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا له رۆژئاوای کوردستان. رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریکی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌مریکی ئاگادار له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌مریکا له‌سوریا بڵاویکرده‌وه که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پنتاگۆن دژی بڕیاره‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته بووه بۆ کێشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریکییه‌کان لهسوریاو هه‌وڵی زۆریداوه کهقایلی بکات به‌پێداچوونه‌وه به‌بڕیاره‌که‌ی و هێشتنه‌وه‌ی سه‌دان سه‌ربازی ئه‌مریکی له‌و وڵاته. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه کهترهمپ گوێی بههۆشدارییهکان نه‌داوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یاره‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر شه‌ڕڤانه کورده‌کانی هاوپه‌یمانیان دروستده‌کات. سه‌رچاوه‌که باسی له‌وه‌شکردووه که‌کاتێک بهترهمپیان راگه‌یاندووه کهکشانهوهی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌سوریا زیان به‌ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌ر کێڵگه نه‌وتییه‌کانی سوریا ده‌گه‌یه‌نێت، به‌خێرایى هه‌ڵوێستی گۆڕیوه. پێشتر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاندبوو، هێزه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به‌رده‌وام ده‌بن له‌کارکردن بۆ پاراستنى کێڵگه نه‌وتییه‌کانى باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا. ئه‌و به‌رپرسه رایگه‌یاند، پنتاگۆن سه‌رکه‌تووبووه له‌سوودوه‌رگرتن لهبایهخپێدانی تره‌مپ به‌نه‌وت و وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی وڵاته‌که به‌تێکه‌ڵکردنی ده‌رمانی منداڵ له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌تی شیرین وه‌سفکرد. به‌رپرسێکی تری ئه‌مریکی ئاشکرایکرد، به‌پێی پلانه نوێیه‌کان، ئه‌مریکا سه‌دان سه‌ربازی ئه‌مریکی له‌زنجیره‌یه‌ک شوێنی نێوان حه‌سه‌که‌و دێره‌زوور بڵاوده‌کاته‌وه که‌ژماره‌یان له‌نێوان 800 بۆ 1000 سه‌رباز ده‌بێت. له‌لایه‌کى دیکه‌وه رۆژى هه‌ینى 25ى تشرینى یه‌که‌مى 2019 له‌کۆبونه‌وه‌ى وڵاتانى ناتۆ لهبرۆکسلى پایته‌ختى به‌لجیکا مارک ئێسپه‌ر، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاند هێزێکى سه‌ربازى وڵاته‌که‌ی، له‌باکوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا (رۆژئاواى کوردستان) ده‌هێڵێته‌وه. مارک ئێسپه‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا لهکۆنفراسێکى رۆژنامه‌وانیدا دواى کۆتایى هاتنى کۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرانى به‌رگرى ناتۆ له‌برۆکسل رایگه‌یاند هێزیکیان بۆ پاراستنى ناوچه نه‌وتییه‌کان له‌سووریا ده‌مێنێته‌وه. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌هێزه‌کانیان پێنج کیلۆمه‌تر له‌دوورى ناوچه‌کانى شه‌ڕ ده‌بێت. هاوکات له‌گه‌ڵ بڵاوه‌پێکردنى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له رۆژئاواى کوردستان، رۆژى شه‌ممه روسیا نیگه‌رانیی خۆى راگه‌یاند له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى کاروانه سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مریکا بۆ باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیا، لیوا ئیگۆر کۆناشینکۆف، وێنه‌ى مانگه ده‌ستکرده‌کانى بڵاوکرده‌وه‌و وتى «ئه‌مه وێنه‌ى تانکه‌ره نه‌وته‌کانه له‌سوریاوه ده‌برێته ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که«. وتیشى وێنه‌کان له‌لایه‌ن هه‌واڵگرى ئاسمانى گیراون و نه‌وتى سوریا له‌پێش و پاش پاککردنه‌وه‌ى داعش له‌ڕۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌رهێنراوه، له‌ژێر پاسهوانیهکى توندى ئه‌مریکا گواستراوه‌ته‌وه ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ پاڵاوتنى.
هاوڵاتى چیچەک کۆبانی، ئەو ژنەی لەگوندێکی نزیک عەین عیسا بەدیلی کەوتەدەست هێزە پەلاماردەرەکانی سەر بەتورکیا، مامەڵەی نەشیاوی لەگەلدا کرا، ئەوەش کاردانەوەیەکی گەورەی ناوخۆیی و دەرەوەی بەدوای خۆیدا هێنا. مامەڵەکردنە نەشیاوەکە لەگەڵ چیچەک دەریخست کەئەو گروپانەی ئەردۆغان پاڵپشتیان دەکات، پەیڕەوی هیچ یاسایەکی مامەڵەکردن لەگەڵ دیل ناکەن و وەکو چەتە مامەڵە دەکەن کەئەمش هەمان مامەڵەی چەکدارانی داعش بوو لەگەڵ دیلەکان. له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا گروپه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌تورکیا گرته‌ى ڤیدیۆیی چیچه‌ک کۆبانێیان بڵاوکرده‌وه، که له‌شه‌ڕێکدا به‌بریندارى که‌وتووه‌ته ده‌ست ئه‌و هێزانه. لوقمان ئەحمەد هونەرمەندێکی کوردەو لەئەمریکا دەژی، تابلۆیەکی هونەری لەسەر رووداوەکە دروستکردوەو ئەوە نیشاندەدات کەچۆن هەندێک چەکدار کەنیوەیان بە ریش و نیوەکەی تر بەبێ ریش راوەستاون سێڵفی لەگەڵ ئەو ژنە بریندارە دەگرن. تابلۆکەی لوقمان بەماوەیەکی کەم دەستاودەستێکی زۆری کرد لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەزمانە جیهانیەکان بڵاوبووەوە. کاردانەوەی رووداوەکە بەجۆرێک بوو هەندێک داوا لەنەتەوەیەکگرتوەکان دەکەن دەستتێوەردان بکات، پێشتریش هێزه‌کانى پاراستنى ژنان (یه‌په‌ژه) له رۆژئاواى کوردستان، رایگەیاند ئه‌رکى پاراستنى ژیانى (چیچه‌ک کۆبانێ)یان له‌ئه‌ستۆیه که به‌بریندارى که‌وتووه‌ته ده‌ست میلیشیا چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌ئۆپۆزسیۆنى سوریا. رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو 21ى تشرینى یه‌که‌م، گروپه چه‌کداره‌کانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا که له‌لایه‌ن تورکیاوه پشتیوانى ده‌کرێن، هێرشیانکرده سه‌ر گوندى میشراقهى سه‌ر بهشارۆچکهى عه‌ین عیسا‌و شه‌ڕڤانانیش بهرپهرچیانداونهتهوه، له‌ئه‌نجامى ئه‌وه‌شدا (چیچه‌ک) برینداربووه‌و که‌وتووه‌ته‌ده‌ست گرووپه چه‌کداره‌کان. فه‌رمانده‌ى گشتى یه‌په‌ژه، له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند «له‌کاتێکدا ئه‌و هێرشه ئه‌نجامدراوه کهوادهى ئاگربه‌ست له‌نێوان هه‌سه‌ده‌و تورکیا ته‌واونه‌بووه، شه‌ڕڤانانیش ته‌نیا به‌رگرییان کردووه‌و تورکیا‌و گرووپه چه‌کدارییه‌کانیش به‌رپرسن له‌هێرشه‌که«. یه‌په‌ژه هۆشدارى ئه‌وه‌ش ده‌دات که چیچه‌ک «ژیانى له‌مه‌ترسیدایه«و پاراستنى گیانى له‌ئه‌ستۆى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه. به‌پێویستیشى ده‌زانێت، ده‌ستوه‌ردانى به‌په‌له بکرێت و فشار بخرێته سه‌ر تورکیا بۆ ئازادکردنى ئه‌و شه‌ڕڤانه. دوابه‌دواى به‌دیلگرتنى شه‌ڕڤان چیچه‌ک کۆبانێ، گرووپه چه‌کداره‌کانى ئۆپۆزیسیۆنى سووریا دیمه‌نێکى چیچه‌کیان بڵاوکرده‌وه که به‌بریندارى به‌دیلیان گرتووه‌و تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتنى لێده‌که‌ن و تاوه‌کو ئێستاش چاره‌نووسى نادیاره. له‌گرته ڤیدیۆییه‌که‌دا کچه شه‌ڕڤانه‌که له‌باوه‌شى یه‌کێک لهچهکدارهکاندایهو ئه‌وانى دیکه‌ش وێنه‌ى ده‌گرن و وه‌ک بێ‌ڕێز و گاڵته‌پێکردن پێى ده‌ڵێن «بژى رۆژئاوا». دواتر چه‌کداره‌که کچه شه‌ڕڤانه‌که داده‌نێت و ده‌رده‌که‌وێت که‌قاچى راستى پێکراوه‌و به‌پارچه په‌ڕۆیه‌ک پێچراوه. له‌کاتى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى عه‌فرین-یشدا له‌مانگى شوباتى ٢٠١٨، گروپه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌تورکیا هه‌مان ره‌فتاریان به‌رامبه‌ر ته‌رمى بارین کۆبانێ ئه‌نجامدا. ئه‌و که‌سه‌ى له‌گرته ڤیدیۆکه‌دا ده‌رده‌که‌وێت و وێنه‌ى سێڵفى ده‌گرێت له‌کاتێکدا چیچه‌ک به‌ده‌ست چه‌کداره‌کانه‌وه‌یه، ناوى یاسر عهبدولڕهحیمهو فه‌رمانده‌ى گروپێکى چه‌کدار و یه‌کێک له‌نوێنه‌رانى ئۆپۆزسیۆنى سوریایه. (یاسر عه‌بدولڕه‌حیم) فەرماندەی گروپی مەجدی سوپای «نیشتمانی سوری» کە (بزوتنەوەی نورەدین زەنگی) پێشوون کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن. پێشتر یاسر لەکەناڵی جزیرە وەک وتەبێژی سەربازی وتەى لێوەرگیراوەو یەکێکە لەو چەکدارانەى لەکاتی دەستگیرکردنی کچە شەرڤانەکەدا دەرکەوتوەو ھەڕەشەی سەربڕینی کچەکە دەکەن. له‌دواى ده‌ستپێکردنى هێرشه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى کوردستان، چه‌ند ڤیدیۆیه‌کى گروپه چه‌کداره‌کان بڵاوبووه‌وه کهپێشێلکارى به‌رانبه‌ر کوردانى نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه ئه‌نجامده‌ده‌ن. رێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا تورکیا‌و گروپه چه‌کداره هاوپه‌یمانه‌کانى تۆمه‌تبارکردووه به‌ئه‌نجامدانى «تاوانى جه‌نگ».
لاڤین مەحمود بەشێک لەشۆفێران لەبەرانبەر دەستکەوتنى پارە فلتەرى تایبەت بە نەهێشتنى دوکەڵى ئۆتۆمبیلەکانیان دەردەهێنن و دەیفرۆشنەوە، ئەوەش بەهۆکارى سەرەکى دوکەڵى ئۆتۆمبیلەکان دادەنرێت، کە بەهۆکارێکى سەرەکى پیسبوونى ژینگە دادەنرێت. هەرچەندە بەرپرسانى هاتوچۆ نەهێشتنى دوکەڵیان کردووە بەمەرجى توندوتۆڵى ئۆتۆمبیل، بەڵام هێشتا بەشێک لەئۆتۆمبیلەکانى سەر شەقامەکان دوکەڵى زۆر دەردەدەن، کە بەهۆکارى چەندین نەخۆشى دادەنرێت. بەپێی بەدواداچوونى هاوڵاتى، بەشێک لەشۆفێران بەردى صاڵەنسای ئۆتۆمبیلەکانیان دەردەهێنن کە رێگرى سەرەکییە لەوەى ئۆتۆمبیل دوکەڵ نەکات. زرنگ محمود شارەزا لەبوارى میکانیک بە هاوڵاتى وت «دوو جۆر دوکەڵ هەیە، دوکەڵى سپى و دوکەڵى رەش، دوکەڵى سپى بەهۆى ئەوەوە دروستدەبێت کە مەکینەى ئۆتۆمبیل رۆن سەرف ئەکات یان بەهۆى خراپى رۆنەکەیەوەیە، دوکەڵى رەش بەهۆى خراپبونى کابرێتەرو بەخاخ یاخود بەنزینى خراپ یان چەورەوە دروستدەبێت». وتیشی «هۆکارێکى تر‌ى دوکەڵکردن دەرهێنانى بەردى صاڵەنسایە کە لەناو صاڵەنسا دەریدەهێنن دەبێتە هۆى دروستبونى غاز، ئە و بەردە وەکو پاڵاوگەیەک بەکاردێت، بەدەرهێنانى ئەو بەردە غاز دروستدەبێت». بەردى صاڵەنسا پێکهاتووە لەشەبەکەیەکى کون کون و هاوشێوەى فلتەر بەر بەدوکەڵى ئۆتۆمبیل دەگرێت و ناهێلێت دروستبێت و بچێتە دەرەوە. سامان ئەحمەد یەکێکى تر لەشارەزایانى میکانیک بە هاوڵاتى وت «هەندێک لەخاوەن ئۆتۆمبێلەکان بەردەکە دەفرۆشنەوە بەبڕە پارەیەک، زۆر جار پێیان وتم وەستا ئەو بەردە پارە ئەکات ٢٠ هەزار تا ٥٠ هەزاریشیان وتووە، فرۆشتنى بەپێى جۆرى سەیارەکەو گەورەو بچوکى صاڵەنسا دەگۆڕێت». وتیشى «ئەو بەردە هەندێ کات ئەشکێ و ئەگیرێت ئەبێت بگۆڕدرێت، بەڵام هەندێ کەس بۆى دانانێتەوە، هەندێ کات ئەو بەردە دەگەڕێننەوە بۆ شەریکەکە بۆ ئۆتۆمبێلى تر دادەنرێت». زۆربوونى ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە لەشەقامەکاندا هاتوچۆ دەکەن و دوکەڵ دەردەن، دەستەى ژنیگەى هەرێمى کوردستانى ناچارکردووە، بەرەنگاربوونەوەى دوکەڵ بکاتە چوارچێوەى پلانى کارى ئەمساڵییەوە هەندرێن شێخ غالیب وتەبێژى دەستەى ژینگە بە هاوڵاتى وت «ئێمە زیاتر لە چوار مانگ پێش ئێستا بەفەرمى نوسراوێکمان ئاڕاستەى ئەنجومەنى وەزیران وەزارەتى ناوخۆ‌و بەڕێوبەرایەتى گشتى پۆلیسى هەرێم کردوە، لە مەودوا لەگەڵ پشکنینى ئۆتۆمبێل، پشکنینى دوکەڵیش بکرێت». باسى لەوەشکرد، ئەوە یەکێکە لەپلانە ژینگەییەکانى ئەمساڵ «ئێمە رووبەڕووبونەوەى دوکەڵى ئۆتۆمبێل لەهەرێمى کوردستان وەک پلانى ٢٠١٩ کارى لەسەر دەکەین و پڕۆژەیەکى فەرمیمان پێشکەش کردوە». وتیشی»لەوڵاتانى تر ئامێرى تایبەت هەیە پشکنینى دوکەڵ دەکات و داوامان کردوە ئەمەش جێبەجێ بکرێت، رێنمایى ئێمە ئەوەیە کە بەجۆرێک بێت قورسایى نەخاتە سەر شۆفێران بە تایبەتى لە ڕووى ماددییەوە» . بەوتەى هەندرێن شێخ غالیب، دوکەڵێکى زۆرى ئۆتۆمبێلەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ هەوا تێکەڵدەبێت، بۆیە چاوەڕوانى ئەوەن ئەو پڕۆژەیەى ناردویانە قۆناغەکانى رێنمایى و یاسا ببڕێت وردە وردە ئیشى لەسەر دەکرێت تا دەچێتە بوارى جێبەجێ کردنەوە. بەپێی یاساکانى هاتوچۆ لەهەرێمى کوردستان، هەموو ئۆتۆمبیلێک شەش مانگ جارێک دەبێت پشکنینى توندوتۆڵى بکات، یەکێک لەمەرجەکانى پێدانى مەرجى توندوتۆڵى ئەوەیە ئۆتۆمبیلەکە دوکەڵ نەکات، بەڵام هێشتا ئەو رێوشوێنە کۆتایی بەو گرفتە نەهێناوە. لیوا رزگار عەلى، بەڕێوبەرى گشتى هاتوچۆى هەرێمى کوردستان بەهاوڵاتى وت «ئەو ئۆتۆمبێلانەى مەکینەى تەواو نەبێت و دوکەڵ بکات شەهادەى پشکنینى نادرێتێ، هەتاکو مەکینەکەى چاک دەکاتەوە». هەروەها وتیشی «ئەگەر ئەوەى لە تاقیگەکان رەزامەندى پێنەدرێت، لەکاتى سەنەوى تازەکردنەوە یان لە کاتى مەفرەزە ئیجرائاتى بەرامبەر ئەکەن، چونکە یەکێکە لەمەرجەکانى توندوتۆڵى ئۆتۆمبێل و لەکاتى بونى ئەو ئۆتۆمبێلانە لەسەر شەقامەکان بەپێى یاسا غرامە دەکرێن». سەبارەت بەدەرهێنانى بەردى صاڵەنسا، لیوا رزگار عەلى وتى «ئێمە هیچ ئاگادار نین، بەڵام لەکاتى پشکنیندا ئەو ئۆتۆمبێلەى دەنگە دەنگى تێدا بێت لەکاتى کارکردنیدا وەک سەرپێچى هەژمار دەکرێت». لاى خۆیەوە، کاروان محەمەد، وتەبێژى بەڕێوبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى بە هاوڵاتى وت «ئەگەر ئۆتۆمبێلێک لەمەرجى توندوتۆڵى ئۆتۆمبێل دەرنەچێت و رادەگیرێت یاخود بەبڕى ٤٠ هەزار غرامە دەکرێت، ئەگەر هاتوو شۆفێرەکەى چاکى نەکرد ئۆتۆمبێلەکەى حیجز ئەکەین تابزوێنەرەکەى چاک دەکات». دوکەڵى ئۆتۆمبیل کە تێکەڵى هەوا دەبێت، بە یەکێک لەهۆکارەکانى توشبوونى مرۆڤ بە نەخۆشى دادەنرێت، بەوتەى پسپۆڕانى تەندروستى زیانى بۆ ئەوانە زیاترە کە نەخۆشى رەبۆو کۆئەندامى هەناسەیان هەیە. زانیار نورى ئاغا، پسپۆڕى نەخۆشیەکانى هەناوو دڵ وتى «هەندێ ماددە هەیە لەناو هەوادا ئەگەر مرۆڤ بەشێوەیەکى بەرچاو هەڵیمژێت دەبێتەهۆى مەترسى بۆى، یەکێک لەو ماددانە کە زۆر باوە پێیدەوترێت کاربۆنە بچوکەکان کە یەکێک لەهۆکارەکانى لەئەنجامى سوتاندنى ئەگزۆزو دوکەڵى ئۆتۆمبێلە». پێشیوایە، بەکارهێنانى ئەم ماددانە دەبێتەهۆى هەندێ نەخۆشى و کۆمەڵێ نەخۆشى زیاد دەکات بەتایبەت لەمنداڵاندا، زیاتر تووشى هەوکردنى بۆریەکانى هەناسە دەبن، کە رێگەخۆشدەکات بۆ ئەوەى تووشى نەخۆشیەکانى رەبۆ، هەوکردنى سییەکان و حەساسیەت بن. ئەم پسپۆڕە ئاماژەى بەوەشدا، ئەو کەسانەى خۆیان نەخۆشى رەبۆیان هەیە زیانى زیاترى هەیە بۆیان و چارەسەرکردنیشى قورسترە لەکەسێکى ئاسایی.
شاناز حه‌سه‌ن ماوه‌ى (10) ساڵه ئه‌میر داراى جوتیار، له‌خانووه پلاستیکییهکانى له‌بازیان سه‌وزە به‌رهه‌مده‌هێنێت و ره‌وانه‌ى بازاڕه‌کانى ده‌کات به‌مه‌به‌ستى ساغکردنه‌وه‌ى، له‌و رێگه‌یه‌وه قازانجى باشى کردووه. ئه‌میر (20) خانوى پلاستیکى هه‌یه، که‌جۆره‌ها سه‌وزه‌ى لێبهرههمدههێنێت، له‌م وه‌رزه‌دا به‌رهه‌مه‌کانى کێڵگه‌که‌ى زیاتر بریتین له، سپێناغ، سڵق و ته‌ڕه‌تیزه، که به‌وته‌ى ئه‌و ئاسان ساغدهکرێنهوهو بۆ جوتیاره‌که‌ش قازانجى باشه. به‌پێى ئه‌زمونى ئه‌و جوتیاره، له (500) مه‌تر زه‌ویدا، سێ هه‌زار ده‌سک سه‌وزە به‌رهه‌مده‌هێنرێت، که به‌پێی جۆره‌که‌ى نرخه‌که‌ى گۆڕانکاریی به‌سه‌ردادێت، به‌ڵام به‌زۆرى نرخى هه‌ر ده‌سکێک به (250) دینار ده‌فرۆشرێت. وتیشى «بۆ تور له (500) مه‌تردا، شه‌ش هه‌زار ده‌سکى تێداده‌بێت و تور له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا کۆتایى پێدێت کەنزیکهى ماوه‌ى (40) رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت». ئه‌میر باسى له‌وه‌کرد، هه‌موو سه‌وزه‌کان قازانجى بۆ جوتیار تێدایه، چونکه هاورده ناکرێت و له‌ده‌ره‌وه نایه‌ت، «ناوخۆ به‌شى ئه‌وه‌ى هه‌یه که به‌زیادیشه‌وه به‌شى بکات و بۆ ناوچه‌کانى دیکه‌ى عێراقش ده‌ڕوات، به‌به‌رده‌وامى». به‌رهه‌مى سه‌وزه‌ى ئێستا له‌سه‌دا (80)ى له‌ڕێگه‌ى خانووى پلاستیکیه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت، له‌ئێستادا (16) هه‌زار خانووى پلاستیکى له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى هه‌یه. رزگار حه‌مه خدر، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کشتوکاڵى سلێمانى، بۆ هاوڵاتی وتی «به‌رهه‌مى سه‌وزه‌ى ناوخۆ زۆربه‌ى زۆرى به‌کارده‌هێنرێت و له‌بازاڕدا نامێنێته‌وه و بهتهواویشى به‌شى ناوخۆ ده‌کات». به‌گشتى له 15ى چوارەوە به‌رهه‌مى ناوخۆى سه‌وزه پێداویستى پڕده‌کاته‌وه، له‌مانگه‌کانى حەوتو هەشتدا به‌رهه‌مهێنانى سه‌وزه ده‌گاته لوتکه‌و زیاد له‌پێداویستى ناوخۆیی به‌رهه‌مده‌هێنرێت. تائێستا جگه له‌ناردنى بۆ چه‌ند پارێزگایه‌کى عێراق، به‌رهه‌مى سه‌وزه‌ى هه‌رێم ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه نه‌کراوه، که بهبڕواى رزگار حه‌مه خدر هۆکاره‌که‌ى ئه‌وه‌یه «سه‌وزه به‌رگه ناگرێت بۆ دوور بڕوات و چوارده‌وریشمان وڵاتى کشتوکاڵین». له‌وه‌رزى هاویندا زیاتر سه‌وزه‌ى ته‌ڕه‌تیزه و که‌وه‌رو که‌ره‌وزو مه‌عده‌نوس و سڵق و جه‌رجیر و ته‌رخون داواکارى له‌سه‌ره. لهوهزى زستاندا برۆکلى و کاهوو و قه‌رنابیت زۆر خواستى له‌سه‌ره. دوو رێگا هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانى سه‌وزه، رێگاى کشتوکاڵى ئاسایی له‌زه‌وى کشتوکالێدا یان رێگاى خانووى پلاستیکی. وه‌سفى خه‌لیل، راوێژکارى کشتوکاڵى، له‌ژورى بازرگانى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «له‌ئێستادا له‌ناو خانووى پلاستیکى سه‌وزه زۆر زیاتر ده‌کرێت، چونکه چاکتره‌و خه‌ڵک زیاتر متمانه‌ى پێیه‌تى که به‌ئاوى پیس ئاو نادرێت». وتیشى «سه‌وزه‌ى خانووى پلاستیکى پاکتره‌و به‌رهه‌مى باشتره، هه‌موو جۆره سه‌وزه‌یه‌ک ده‌رمانى کیمیایى بۆ به‌کارنایه‌ت، چونکه ناسکه‌و زوو له‌ناوده‌چێت، به‌رگه‌ى دەرمانی کیمیایی زۆر ناگرێت». به‌وته‌ى وه‌سفى، سه‌وزه گهڵادهرهکان بۆ جوتیار پاره‌ى باش ده‌کات و قازانجى لێده‌کات، به‌نمونه برۆکلى کیلۆى (1500) دینار ده‌کات له بازاڕدا که بۆ جوتیاره‌که ئه‌رکى که‌مه‌و تێچووى زۆر نیه. به‌رهه‌مه سه‌وزه‌واته‌کان زۆربه‌یان به‌تۆو ده‌کرێن، به‌گشتى ماوه‌ى مانگێک بۆ (45) رۆژى ده‌وێت تادێته به‌رهه‌م، که هاته‌به‌رهه‌م دوو وه‌رزى هه‌یه، واته مانگێک به‌رده‌وام ده‌بێت، دواى (10) بۆ (20) رۆژ هه‌ڵده‌داته‌وه‌و له‌مانگێک بۆ سێ مانگ به‌رهه‌مى ده‌بێت. وه‌سفى خه‌لیل ده‌ڵێت، به به‌دواداچون ده‌رکه‌وتووه هه‌موو دۆنمێک رۆژانه (100) ده‌سک به‌رهه‌مى هه‌یه، نزیکه‌ى (200) دۆنم به‌رهه‌مى سه‌وزه هه‌یه له‌سلێمانى و ده‌وروبه‌رى. سه‌وزه‌ى خانووى پلاستیکى زۆرتر به‌رهه‌مى هه‌یه‌و زۆریش ده‌مێنێته‌وه، که‌زیاتر له‌سێ مانگه، به‌ڵام سه‌وزه‌ى ده‌ره‌وه‌ى خانووى پلاستیکى مانگێگ زیاتر نامێنێته‌وه. سه‌وزه‌کان به‌گشتى پێویسته له‌پله‌ى گه‌رماى زۆر به‌رزدا بپارێزرێن، له‌زستاندا ده‌بێت ته‌ڕ نه‌بن، چونکه سه‌وزه به‌ته‌ڕى تووشى که‌ڕوو ده‌بێت و له‌ناوده‌چێت. هه‌موو به‌رهه‌مه سه‌وزه‌واته‌کان وه‌ک (ته‌ڕه‌تیزه، که‌وه‌ر، که‌ره‌وز، مه‌عده‌نوس و جه‌رجیر....) پێیان ده‌وترێت سه‌وزه گه‌ڵاداره‌کان. سامان عه‌زیز، به‌ڕێوەبه‌رى عه‌لوه‌ى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «سه‌وزه‌واته‌کان به‌گشتى باجى گومرگیان به‌به‌رده‌وامى له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى رێگه لههاوردهکردنى بگیرێت و نه‌یه‌ته ناو هه‌رێمه‌وه، چونکه به‌رهه‌مى ناوخۆ به‌شى پێداویستى ناوخۆ ده‌کات». وتیشى «هه‌موو سه‌وزه‌واته‌کان به‌ده‌سک به‌ئێمه ده‌فرۆشرێت و رۆژانه به‌رهه‌مێکى زۆر ده‌هێنین و له‌ناو عه‌لوه‌ى سلێمانیدا وه‌رده‌گیرێت». سهوزهواتهکانى تر وه‌ک ( ته‌ڕه‌تیزه، که‌وه‌ر، که‌ره‌وز، مه‌عده‌نوس و جه‌رجیر....) به شلیف وه‌رده‌گیرێت لهجوتیارهکه، هه‌ر شلیفێک (100) ده‌سکى تێدایه به (10) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت و ده‌سکى به (100) بۆ (150) دینار ده‌فرۆشرێته‌وه به‌کڕیاره‌کانى تر. سامان وتیشى «زۆر به‌رهه‌م هه‌یه به‌درێژى ساڵ باجى گومرگى له‌سه‌ره، چونکه له‌ناوخۆدا زۆره‌و به‌شى پێداویستى ناوخۆ پڕده‌کاته‌وه«. هه‌ریه‌ک له‌به‌رهه‌مى (ته‌ڕه‌پیاز، به‌روبومه سه‌وزه گه‌ڵاییه‌کان، قارچک) به‌درێژایى ساڵ باجى گومرگیان له‌سه‌ره، چونکه به‌رهه‌مه‌که‌ى به‌شى پێداویستى ناوخۆیی ده‌کات. به‌ڵام (کاهوو، قه‌رنابیت، که‌له‌رم) له‌و مانگه‌دا که به‌رهه‌میان که‌مده‌بێته‌وه‌و نامێنێت، باجى گومرگى له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت و له‌مانگه‌کانى تردا که‌ده‌کاته مانگى (10 تا مانگى 4) باجى گومرى ده‌کرێته سه‌رو نایه‌ته هه‌رێمه‌وه.
راپۆرتی: ڤۆکس وەرگێرانی: کاکەلاو عەبدوڵا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەبەردەوامی بەرگری لەبڕیارەکەی دەکات لەمەڕ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا‌و داگیرکارییەکەی تورکیا بۆ ناوچەکە بە»باش لەڕووی ستراتیجییەوە» ناودەبات بۆ ئەمریکا. بەڵام بەمدواییانە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا چەند سەرباس (بروسکە)یەکی ناردووە بۆ باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لەسەرتاسەری جیهان کەتێیدا دەردەکەوێت وێنەیەکی تاریک‌تر هەیە لەوەی سەرۆک و ئیدارەکەی کێشاویانە بۆ رای گشتی. «لەشکرکێشییەکەی تورکیا بەسەختی هەوڵەکانی دژە داعش لەق دەکات، مەدەنی بێتانوان دەخاتە ژێر مەترسییەوە، بووەتە هەڕەشە بۆ ئاشتی، ئاسایش، سەقامگیری لەهەرێمەکەدا»، ئەمە بروسکەیەکە کە لەلایەن نوسینگەی وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک نوسراوە و دەست «ڤۆکس» کەوتووە. ئەم نوسینگەیە سەرپەرشتی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکات لەسوریاو بەشەکانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەم ئەم بروسکانەی ناردووە بۆ باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لەسەرتاسەری جیهان. باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، کێڵی کرافت زۆر بەنزیکەیی هەمان ئەو قسانەی کرد لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش رۆژێک پێش ئەوەی ئەم بروسکانە بنێردرێن بۆ باڵیۆزخانەکان. ئەمە ئەوە پیشاندەدات کە لەکاتێکدا ترەمپ ڕەنگە دڵخۆش بێت بەبڕیارەکەی سوریا، بەڵام ئیدارەکەی خۆی نیگەرانە سەبارەت بەدەرهاویشتە و لێکەوتەکانی. ئەمە زیاتر روون دەبێتەوە بەو پێیەی بروسکەکانی تر کە لێیان نوسراوە «هەستیار بەڵام ئاشکرا»، ئاماژە بە روودانی وێرانبوون دەکەن لەناو سوریا. «وادەردەکەوێت تورکیا لێکەوتە مرۆییەکانی داگیرکارییەکەی هێورناکاتەوە لە باکوری سوریا»، لە بروسکەکەدا واهاتووە، ئەوەش زیادکراوە کەئیدارەی ترەمپ «داوای لەتورکیا کردووە لێکۆڵینەوە بکات لە ئەگەری سەرپێچی لەیاسا نێودەوڵەتییە مرۆییەکان، بەتایبەتی هێرشی نایاسایی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و پێگە و رێگەی مەدەنی». ئەو بەشەی تورکیا کە لێکۆڵینەوە لەسەرپێچی مافەکانی مرۆڤ بکات پێناچێت رووبدات بەو پێیەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەرپرسن لە مردنی کۆمەڵە مەدەنییەک، لەنێویشیاندا کوشتنی سیاسەتمەدارێکی کوردی سوریا، (هەڤرین خەلەف). لەکاتێکدا ئەمریکا وادەردەکەوێت نیگەران بێت لەم رووداوانە بەڵام پلانی نییە شتێکی وای لەبارەوە بکات - تەنانەت حکومەتی وڵاتانی دیکە هان دەدات یارمەتی هەندێ بەشی دیاریکراوی سوریا نەدەن. بروسکەکانی وەزارەتی دەرەوە دەریدەخەن ئەمریکا بڕیاریداوە کارمەندە مەدەنییەکانیشی بکشێنێتەوە، لەوانە راوێژکارە یارمەتیدەرەکانی بواری مرۆیی و سەقامگیری کە یاریدەدەرن لەکەمکردنەوەی ئازاری ئەو وڵاتانەی بەدەست جەنگەوە دەناڵێنن. هەرچەندە لەبروسکەکاندا هاتووە کەئەمریکا «پابەندی» خۆی دەهێڵێتەوە لەم پرۆگرامانەداو «بەردەوام دەبین لەچاودێریکردنی ئەو پرۆگرامانە لەدوورەوە وەک ئەوەی لەوڵاتە ناسەقامگیرەکانی تردا لە جیهاندا جێبەجێی دەکەین». کشاندنەوەی کارمەندی رێکخراوەکان هەموو ئەمە سەخت دەکات. بروسکەکانی وەزارەتی دەرەوە جەخت لەو ٥٠ ملیۆن دۆلارە دەکەنەوە کە تەرخانکراوە بۆ یارمەتی مرۆیی کە ئەمریکا لەپلانیدایە دابەشی بکات بۆ «پاراستنی مافەکانی مرۆڤ» لەسوریا، بەڵام نادیارە کە کێ لەڕووی مەیدانییەوە زامنی بەکارهێنانی دروست و کاریگەرانەی ئەم بڕە پارەیە دەکات. هەر لەبەر ئەمەیە کە بروسکەکان داوا دەکەن لە «حکومەتە بەخشەرەکان کەبودجەی زیادە تەرخان بکەن بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆگرامە سەقامگیرییەکان تا زامنی تێکشکاندنی داعش بکەین» لەگەڵ هاوکارییە مرۆییەکانی دیکەدا. سەرەڕای داواکردن لەوڵاتانی دیکە تا بودجە تەرخان بکەن، وادیارە ئەمریکا داوای ئەوەشیان لێدەکات کە بەخشندەیی خۆیان سنوردار بکەن: «جگە لە هاوکاری بەپەلە و یارمەتی مرۆیی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هیچ بودجەیەک دەستەبەر ناکات بۆ سەقامگیری و بونیادنانەوە لەو شوێنانەی تورکیا دەیگرێت و دەچێتە ژێردەستی کۆنترۆڵی رژێمی سوریا؛ داواتان لێدەکەین ئێوەش هەمان کار بکەن». ئەم بەشە باشترە بوترێت کەهەماهەنگە لەگەڵ هەڵویستی ئیدارەی ترەمپ کەهاوپەیمانەکان و هاوبەشەکانی ئەمریکا نابێت پەیوەندیان هەبێت بەڕژێمی سوریاوە. هەموو ئەمانە گرێبدرێن، ئەمریکا دەڵێت لەشکرکێشییەکەی تورکیا تێکشکاندنی داعش سەختتر دەکات، دۆخی مرۆیی خراپتر دەکات، نابێت هیچ حکومەتێک دەستی هاوکاری دارایی درێژ بکات بۆ زۆربەی ئەو ناوچانەی بەرکەوتوون - تەنها لەحاڵەتێکدا نەبێت کە بەشێوەیەکی سەرەکی کاریان یارمەتیدان بێت لەجەنگی دژی داعش. ئەوەی کە روونە لێرەدا کاردانەوەی پایتەختی وڵاتەکانی دیکەیە لەو کاتەی باڵیۆزەکانی ئەمریکا پەیامەکەیان پێ دەگەیەنن، بەتایبەتی کەترەمپ خۆی هەڵدەفشێنێت لەمەڕ بڕیارەکەی، ئەو بڕیارەی بووە هۆی روودانی هەموو ئەمانە. سیاسەتی ترەمپ لەسوریا لەڕووی رەوشتییەوە مایەپووچە جێی ئاماژەپێکردنە ئەم بروسکانە چەند کاتژمێریک پێش رێککەوتنی ئاگربەستەکە، بەیارمەتی ئەمریکا، نێردراون. بەڵام بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوە پێی ڕاگەیاندین ئەم بروسکانە هێشتا نوێ نەکراونەتەوە لەوکاتەوەی رێککەوتن لەسەر ئاگربەستەکە کراوە، ئەمەش مانای ئەوەیە ئەم بروسکانە هێشتاش پەیامی سەرەکی واشنتن کەدیپلۆماتکارانی ئەمریکا بەردەوام دەبن لەگەیاندنیاندا لەسەرتاسەری جیهان. ترەمپ سێ ساڵی لەبەردەستدابووە لەوکاتەوەی دەسەڵاتی گرتووەتەدەست تا پلانێک دارێژێت بۆ دەرچوون لە سوریا، بەڵام لەبری ئەوەی پێشبینی ئەوە بکات رەنگە تورکیا کشانەوەی هێزە ئەمریکەییەکان بقۆزێتەوە و کردەی سەربازی ئەنجامبدات دژی کوردانی سوریا، سەرۆکی ئەمریکا لەپڕێکدا بێ بیرکردنەوە بڕیارێکیدا بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی دوای پەیوەندییە تەلەفونیەکەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان. ئەمە وای لەحکومەتی ئەمریکا کرد سەخت بێت بۆی مامەڵە لەگەڵ داگیرکارییە چاوەڕوانکراوەکەی تورکیا بکات دوای ئەوەی کارتە فشارەکانی بەفیڕۆدا بۆ بەرگرتن لەکردەی نەخوازراوی تورکیا‌و گەشتن بەڕێککەوتنێکی دیبلۆماسی کە لانیکەم، ئەگەر بەشێوەیەکی کاتیش بوایە، کارەکتەرەکانی دیکەی قایلکردایە لەبارودۆخەکەدا. بابەتی ویستی ترەمپ بۆ کشانەوەی سەربازە ئەمریکییەکان لەسوریا بابەتێکی جیاوازە لەوەی بیانکشێنیتەوە، ئاژاوەو پشێوی فەراهەم بهێنیت، شتێکی واشی لەبارەوە نەکەیت. ئەمە لەڕووی رەوشتییەوە سیاسەتێکی مایەپوچییە، بەڵام لەم ساتەدا سیاسەتی فەرمی ئەمریکایە.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر دۆخى رۆژئاواى کوردستان به‌رده‌وام بێت، مه‌ترسى هه‌یه جارێکى تر داعش جموجۆڵى زیاتر ببێت و کۆنتڕۆڵ نه‌کرێت. جه‌بار یاوه‌ر، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى باس له‌وه‌ده‌کات، پێشمه‌رگه به‌هه‌مان شێوازى جارانى تائێستا لههێڵهکانى به‌رگرى خۆى ماوه‌و هه‌شت میحوه‌ره‌که‌یان هه‌ر ماوه. ده‌شڵێت "به‌درێژایى 40 کیلۆمه‌تر بۆشایى ئه‌منى هه‌یه‌و لێکتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه بۆ دروستکردنى هێزى هاوبه‌ش، به‌ڵام هێشتا نه‌چۆته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه". له‌ساڵى 2018 داعش 456 کرده‌ى تیرۆرستى ئه‌نجامداوه، له‌ناوچه‌کانى دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین و که‌رکوک و مه‌خمور تاموسڵ، ئه‌و پێنج پارێزگایه که له‌ناوچه‌کانى مادده‌ى 140دان له‌و کرده تیرۆرستیانه، هه‌زارو 726 شه‌هیدو بریندار و رفێندرا‌و هه‌بووه، به‌هه‌مان شێوه له‌ساڵى 2019، له‌مانگى یه‌که‌وه تائێستا نزیکه‌ى 925 که‌س شه‌هیدو بریندار و رفێندرا‌و به‌ده‌ست داعش هه‌بووه‌و به‌به‌رده‌وامیش کرده‌ى تیرۆرستیان هه‌یه له‌و ناوچانه هاوڵاتى: چه‌کدارانى داعش مه‌ترسین له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان، به‌تایبه‌ت دواى رووداوه‌کانى سوریا باسى ئه‌وه ده‌کرێت دزه‌یان کردووه‌ته عێراقه‌وه؟ جه‌بار یاوه‌ر: داعش هه‌ر هه‌بووه‌و هه‌ر مه‌ترسیه و مه‌ترسیه‌که‌ى به‌رده‌وامه و پێش شه‌ڕه‌کانى تورکیاش هه‌ر مه‌ترسى بوون، داعش هه‌ر هه‌ڕه‌شه بووه له‌سه‌ر ناوچه‌کانى عێراق به‌گشتى، له‌م دواییەدا کاره‌کانیان زۆر گه‌شه‌ى کردووه، له‌ناوچه‌کانى کوردستانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، ناوچه‌کانى مادده‌ى 140، له‌قه‌ره‌چوغ بنکه‌ى جێگیریان هه‌بووه و چه‌ندینجار پرۆسه‌ى سه‌ربازى ئه‌نجامدراوه‌و له‌لایه‌ن عێراقه‌وه یان پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان پێکه‌وه، به‌ڵام تائێستا بنکه‌یان له‌قه‌ره‌چوغ هه‌یه، له‌حه‌مرین و له‌نێوان دوزو له‌ناوچه‌کانى کفرى هه‌یه‌و ناوچه‌ى خانه‌قین هه‌یه، هۆکارهکەى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بۆشایى ئه‌منى له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه، له‌نێوان دابه‌شبونى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و له‌خانه‌قینه‌وه تاکو سنورى ره‌بیعه، واته سه‌رسنورى ئێران تا سوریا، له‌نێوان ئه‌وان و هێزه‌کانى سنورى عێراق چونکه شوێن هه‌یه چل کیلۆمه‌تره نه هێزى پێشمه‌رگه‌ى تێدایه، نه هێزى حکومه‌تى فیدڕاڵى عێراقى تێدایه. هاوڵاتى: ئایا ئامارێک له‌به‌رده‌ستاندا هه‌یه که‌چه‌ند کرده‌وه‌ى توندوتیژییان ئه‌نجامداوه؟ جه‌بار یاوه‌ر: به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى که‌ئێمه کردومانه له‌ساڵى 2018 داعش 456 کرده‌ى تیرۆرستى ئه‌نجامداوه، له‌ناوچه‌کانى دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین و که‌رکوک و مه‌خمور تاموسڵ، ئه‌و پێنج پارێزگایه که له‌ناوچه‌کانى مادده‌ى 140دان له‌و کرده تیرۆرستیانه، هه‌زارو 726 شه‌هیدو بریندار و رفێندرا‌و هه‌بووه، به‌هه‌مان شێوه له‌ساڵى 2019، له‌مانگى یه‌که‌وه تائێستا نزیکه‌ى 925 که‌س شه‌هیدو بریندار و رفێندرا‌و به‌ده‌ست داعش هه‌بووه‌و به‌به‌رده‌وامیش کرده‌ى تیرۆرستیان هه‌یه له‌و ناوچانه، به‌و پێیه داعش هه‌ر ماوه‌و کۆتایى نه‌هاتووه، به‌ڵکو چالاکى که‌متر بۆته‌وه، خه‌لافه‌ته‌که‌ى نه‌ماوه وه‌کو ده‌وڵه‌ت ناوچه‌ى نیه، به‌ڵام کرده‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن. شڵه‌ژانى هه‌لومه‌رجى سوریا ده‌بێته هۆکارى ئه‌وه‌ى جارێکى تر بوترێت داعش جموجۆڵى زیاتر ده‌بێت کۆنتڕۆڵ نه‌کرێت هاوڵاتى: زانیاریتان هه‌یه له‌سه‌ر ژماره‌ى چه‌کدارانى داعش له‌قه‌ره‌چوغ و ئه‌و ناوچانه‌ى که‌بوونیان هه‌یه؟ جه‌بار یاوه‌ر: ژماره‌یان دیاریناکرێت، هه‌ندێک داموده‌زگاى هه‌واڵگرى ده‌ڵێن ره‌نگه پێنج هه‌زار که‌س بن، هه‌ندێک ده‌ڵێن زیاتره و نزیکه‌ى بیست هه‌زار که‌س ده‌بن، ژماره‌یان دیارنیه. به‌گشتى شێوازى شه‌ڕیان گۆڕیوه، له‌شێوازى به‌ره‌ییه‌وه بۆ شه‌ڕى پارتیزانى، زۆر گرنگى ده‌ده‌ن به‌که‌مین و به‌په‌لاماردان و کشانه‌وه، به‌دانانى بۆمب و خۆته‌قاندنه‌وه‌و ئسلوبهکانیان وه‌ک قاعیده‌ى جارانه‌و ناوچه‌یان به‌ده‌ست نه‌ماوه‌و سه‌رچاوه‌ى داراییان که‌متره، به‌ڵام هه‌ر ماون و کۆتایی نه‌هاتووه. پێشمه‌رگه به‌هه‌مان شێوازى جارانى تائێستا هێڵه‌کانى به‌رگى خۆى ماوه‌و هه‌شت میحوه‌ره‌که‌مان هه‌ر ماوه هاوڵاتى: تێکچونى دۆخى سوریا مه‌ترسى له‌سه‌ر دزه‌کردنى چه‌کدارانى داعش بۆ ناو عێراق ناکات؟ جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌م وه‌زعه رۆڵى ده‌بێت بۆ زیاترکردنى کرده‌ى تیرۆریستى و زیادبونى داعش بێگومان که به‌رده‌وام بێت ده‌بێته‌هۆى شڵه‌ژانى هه‌لومه‌رجى سوریا‌و ده‌بێته هۆکارى ئه‌وه‌ى جارێکى تر بوترێت داعش جموجۆڵى زیاتر ده‌بێت کۆنتڕۆڵ نه‌کرێت. ده‌بێت بنکه‌ى هاوبه‌ش هه‌بێت له‌نێوان هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و هێزه‌کانى سوپا ، که‌ده‌بێت عه‌مه‌لیاتى هاوبه‌ش هه‌بێت و به‌یه‌که‌وه ئه‌و ناوچه بۆشاییانه پربکه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌مووى لێکتێگه‌یشتن بووه‌و هێشتا بهعهمهلى و پراکتیکى جێبه‌جێنه‌کراوه هاوڵاتى: قه‌ره‌جوغ نزیکه له‌سنورى مه‌خموره‌وه، پێشمه‌رگه مه‌ترسى له‌سه‌ره یان نا؟ جه‌بار یاوه‌ر: پێشمه‌رگه به‌هه‌مان شێوازى جارانى تائێستا هێڵه‌کانى به‌رگى خۆى ماوه‌و هه‌شت میحوه‌ره‌که‌مان هه‌ر ماوه، پێشمه‌رگه‌کان له‌ناوچه‌کانى خۆیان ماون، به‌ڵام ئه‌و کرده تیرۆرستیانه له‌ناوچه‌ى سنورى ده‌سه‌ڵاتى هێزى پێشمه‌رگه روینه‌داوه، له‌سنورى ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌کانى حکومه‌تى فیدراڵ رویداوه، هه‌موو ئه‌م کرده تیرۆرستیانه و هه‌موو ئه‌و شه‌هید و بریندار و رفێندراوه له‌سنورى ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وان بووه، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که‌هێزى پێشمه‌رگه ناوچه‌کانى ژێر ده‌ستى خۆى پاراستووه به‌هه‌مان شێوازى جاران، به‌ڵام حکومه‌تى فیدراڵى عێراق ناتوانێت ناوچه‌کانى خۆى کۆنترۆڵ بکات و هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌کیان نیه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بۆ پاراستنى ئه‌و ناوچانه. هاوڵاتى: گفتوگۆکانتان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقى گه‌یشتووه به کوێ؟ جه‌بار یاوه‌ر: مه‌سه‌له عه‌سکه‌ریه‌که هه‌وڵى زۆرمان داوه‌و وه‌ک پێش 2014 هه‌ماهه‌نگى و کارى هاوبه‌شمان هه‌بێت، بتوانین له‌ناوچه‌کانى جێناکۆکى به‌یه‌که‌وه عه‌مه‌لیاتى عه‌سکه‌رى بکه‌ین و هێزى هاوبه‌ش دروستبکه‌ین وه‌ک جاران که‌هه‌بووه و بازگه‌ى هاوبه‌ش دروستبکه‌ین و له‌و پێناوه‌دا دووجار کۆبونه‌وه ئه‌نجامدراوه، جارێک له‌مانگى دووى ئه‌مساڵ و جارێکى دیکه له‌مانگى حوزه‌یران له‌و دوو کۆبونه‌وه‌دا، هه‌ر ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه چه‌ند لیژنه‌یه‌ک دروستکراوه‌و شه‌ش لیژنه له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى و شه‌ش لیژنه له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه کهلیژنهیهکى باڵا و پێنج لیژنه‌ى لاوه‌کیه، له‌سه‌ر هه‌ندێک خاڵ هاوبه‌ش بووین و هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بووه، که‌ده‌بێت بنکه‌ى هاوبه‌ش هه‌بێت، له‌نێوان هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و هێزه‌کانى سوپا هه‌بێت، که‌ده‌بێت هێزى هاوبه‌ش و عه‌مه‌لیاتى هاوبه‌ش هه‌بێت و به‌یه‌که‌وه ئه‌و ناوچه بۆشاییانه پربکه‌ینه‌وه به‌هێزى هاوبه‌ش، به‌ڵام ئه‌مه هه‌مووى لێکتێگه‌یشتن بووه‌و هێشتا بهعهمهلى و پراکتیکى جێبه‌جێنه‌کراوه. هاوڵاتى: پرسى موچه‌ى پێشمه‌رگه چى به‌سه‌ر هات که ده‌بێت به‌غدا مانگانه 68 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان بکات؟ جه‌بار یاوه‌ر: تائێستا هیچ ئاڵوگۆڕێکى به‌سه‌ردا نه‌کراوه و موچه‌ى هیچ مانگێک خه‌رج نه‌کراوه‌و تائه‌م کاته‌ش که‌کۆتایی مانگى تشرینى یه‌که‌مه‌و بودجه‌ى 2019 به‌ره‌و کۆتایى ده‌ڕوات و دوو مانگى ماوه، به‌ڵام تائێستا موچه‌ى پێشمه‌رگه خه‌رج نه‌کراوه.
هاوڵاتى کاتێک ته‌مه‌نى 20 ساڵان بوو، باوکى له‌ماڵه‌که‌یدا له‌عه‌فرین دهستبهسهریکرد، بۆ ئه‌وه‌ى رێگری بکات له‌وه‌ى بچێته ناو بزوتنه‌وه‌یه‌کى ژنانه‌ى تازه دروستبووه‌وه له‌سوریا، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌کانى نه‌بوو، توانى گه‌مارۆکانى سه‌رى بشکێنێت و له‌ساڵانى نه‌وه‌ده‌کاندا ببێته چالاکوانێک کهداواى مافى ژنان بکات له‌زانکۆى حه‌ڵه‌ب، کاتێک خوێندکارى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى بوو. ئه‌مه چیرۆکى سه‌ره‌تاى ده‌رکه‌وتنى ئیلهام ئه‌حمه‌ده، ئه‌و ژنه‌ى وه‌ک یه‌کێک له‌دیارترین سه‌رکرده سیاسییه‌کانى رۆژئاواى کوردستان سه‌رقاڵى کارى سیاسییه و ده‌یه‌وێت ده‌نگى کوردانى رۆژئاواى کوردستان بگه‌یه‌نێته دیارترین پایته‌خته‌کانى جیهان. ئه‌و ئێستا سه‌رقاڵى هه‌وڵى چڕوپڕه له‌و باره‌یه‌وه وه‌ک سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات که باڵى سیاسی هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) یه. ئیلهام ئه‌حمه‌د کەهەمیشە بەجلیکی سادەو بی ئارایشتەوە دەردەکەوێت، به‌یه‌کێک له به‌هێزترین ژن له‌سوریا داده‌نرێت، ئەو له‌واشنتۆنه بۆ فشارکردن له‌سه‌ر یاسادانه‌رانى ئه‌مریکاو به‌رپرسانى ئیداره‌ى ئه‌و وڵاته، له‌ناویاندا دۆناڵد تره‌مپ، تا گره‌نتى چاره‌نوسى کوردان بکرێت له‌سوریا، که رووبه‌ڕووى هێرشى به‌رفراوان بوونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن سوپاى تورکیا‌و گروپه چه‌کداره هاوپه‌یمانه‌کانییه‌وه. ته‌نها داهاتووى کورده‌کان نییه که له‌سه‌ر په‌ته‌که‌یه، به‌ڵکو هه‌موو پێکهاته‌کانى سوریا له‌هه‌مان ره‌وشدان، به‌شار ئه‌سه‌د ده‌یه‌وێت کۆتایی به‌هه‌موو هه‌وڵه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بهێنێت له‌هه‌ر لایه‌که‌وه بێت و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ى بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رجه‌م خاکى وڵاته‌که‌ى. ئیهام ئه‌حمه‌د چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر رووداوه‌کانى سوریاى به «کاره‌سات»ناوبرد، ئه‌وه‌ش به‌پێی گۆڤارى فۆرین پۆلسى ئه‌مریکى. دواى بڕیارى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه له کانونى یه‌که‌مى ساڵى رابردوو، کوردانى سوریا ده‌یانویست بوونى خۆیان بسه‌لمێنن. ئیلهام ئه‌حمه‌د ئه‌وکاتیش چووه واشنتن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مریکا رازى بکات نه‌کشێنه‌وه، ئێستا و دواى کشانه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى سوپاى ئه‌مریکا له رۆژئاواى کوردستان، جارێکى تر ئیلهام چووه‌ته‌وه واشنتن. دره‌نگانێکى شه‌وى 21ى تشرینى یه‌که‌مى 2019 ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات له‌ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک سیناتۆرى دیارى نێو کۆنگرێس کۆبوه‌وه، له‌ناویاندا لیندزى گراهام که به‌نه‌یارى سیاسه‌تى تره‌مپ بۆ کشانه‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌سوریا ناسراوه، پێش ئه‌وه‌ى له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا هه‌ڵوێسته‌که‌ى له‌و باره‌یه‌وه بگۆڕێت. دواى کۆبوونه‌وه‌که له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا سیناتۆر گراهام رایگه‌یاند «پێویسته هێزێکى بچوکى ئه‌مریکى له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده کاربکات و ئاسمانى رۆژئاواى کوردستانیش له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه پارێزگاریان لێکرێت و ناوچه‌یه‌کى چهکداماڵراویش له‌نێوان تورکیا‌و کورده‌کاندا (هه‌سه‌ده) دابمه‌زرێت که‌هێزێکى نێوده‌وڵه‌تى سه‌رپه‌رشتى بکات». له‌کۆنگره‌که‌دا ئیلهام سوپاسى ئه‌ندامانى کۆنگرێس و خه‌ڵکى ئه‌مریکاى کرد بۆ ئه‌و پشتگیریى و پاڵپشتییه‌ى کردوونى و وتى که چاوه‌ڕوانى کارى زیاتر ده‌که‌ن لێیان. ئیلهام ئه‌حمه‌د، بڕیاره‌که‌ى تره‌مپ-ى به‌هه‌ڵه وه‌سفکرد بۆ کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکاو وتى «چاوه‌ڕوانى قه‌ره‌بووى ئه‌و زیانهین، نابێت ئه‌مریکا رێگه بدات تورکیا ناوچه‌که داگیربکات و پێویسته ناوچه‌ى دژه فڕین دیاری‌بکرێت». ئه‌و سیناتۆرانهى کهپێشوازیان له‌ئیلهام ئه‌حمه‌د کرد بریتین له لیندزى گراهام و مارش بلاکبێرن له‌کۆمارییه‌کان و کرێس ڤان هاڵن و جێن شه‌هێن و ریچارد بلومنتاڵ له‌دیموکراته‌کان. ئیلهام ئه‌حمه‌د 10ى ئه‌م مانگه داوایکردبوو، ئه‌وروپییه‌کان په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ تورکیا سڕ بکه‌ن و باڵیۆزه‌کانیان له‌ئه‌نقه‌ره بانگ بکه‌نه‌وه. ناوچه‌ی دژه فڕینیش له‌باکووری سووریا رابگه‌یه‌ندرێت. به‌درێژایی ساڵانى دواى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى ناوخۆى سوریا و کۆنتڕۆڵکردنى ناوچه کوردییه‌کان له‌لایه‌ن یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل یه‌په‌گه و دروستکردنى ئه‌زمونێکى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى لهسێیهکى روبه‌رى خاکى سوریا، ئیلهام ئه‌حمه‌د ناوێکى دیارى ئه‌و ئه‌زمونه‌یه که‌ئێستا به‌هۆى هێرشه‌کانى تورکیا‌و کشانه‌وه‌ى ئه‌مریکاوه هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌ى له‌سه‌ره. ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوشێوه‌ى ژنه شه‌ڕڤانه‌کان و بهڕوخسارێکى سروشتى و به‌بێ میکیاج، چووه‌ته چه‌ندین پایته‌ختى وڵاتانى جیهان، له‌پێناو به‌رگریکردن له‌دۆزى کورد و سیسته‌مه خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌که‌یان له‌باکورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا. ساڵى 2013 ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رۆکایه‌تى وه‌فدێکى باڵاى کوردى کرد بۆ ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى تورکیا که به‌سه‌ردانێکى فه‌رمى بانگهێشتکرابوون، له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا کۆبوونه‌وه. بەڵام میدیای تورکی لە ئیستادا رەخنە لە ئەمریکا دەگرن و دەڵێن پیشوازیان لە «تیرۆریستێک» کردوە. ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌وه ده‌ڵێت، له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕوونى به‌به‌رپرسانى ئەمریکایان وتووه، کهناوچهکانى ژێر ده‌ستى یه‌په‌گه ناوچه‌ى ئارام و سه‌قامگیرن و له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه پارێزراون، به‌پێچه‌وانه‌ى ناوچه‌کانى دیکه‌وه که له‌ژێر کۆنتڕۆڵێی گروپه‌کانى ئۆپۆزسیۆنى سوریادان. له‌و سه‌ردانه‌دا ئیلهام ئه‌حمه‌د هه‌موو هه‌وڵێکیداوه که‌تورکیا رازى بکات به‌وه‌ى له‌ناوچه‌کانى ئه‌وانه‌وه هێرش ناکرێته سه‌ر تورکیا، به‌ڵام به‌رپرسانى تورکیا هه‌میشه یه‌په‌گه‌یان به مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌یان داده‌نا. ساڵى 2018 ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رکردایه‌تى دانوستانى راسته‌وخۆى کرد له‌گه‌ڵ سوریا، له‌ته‌مموزى ئه‌و ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ لیوا عه‌لى مه‌ملوک سه‌رۆکى نوسینگه‌ى ئاسایشى نیشتیمانى سوریا کۆبووه‌وه، بۆ قسه‌کردن له‌باره‌ى رێککه‌وتنى کورد‌و سوریا، به‌مه‌رجى دانپێدانانى دیمه‌شق به ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى رۆژئاواى کوردستان. ئیلهام ئه‌حمه‌د ئه‌وکات دانوستانه‌کانى له‌گه‌ڵ سوریا بهئیجابى ناوبردبوو. کوردانى سوریا نزیک بوون له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بگه‌نه رێککه‌وتن، به‌ڵام دیمه‌شق وه‌ڵامى نه‌خشه رێگاکه‌ى کوردى نه‌دایه‌وه بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن له‌و باره‌یه‌وه. کۆتایی ساڵى رابردووش دواى بڕیاره‌که‌ى تره‌مپ بۆ کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانیان له‌سوریا، ئیلهام ئه‌حمه‌د خۆى گه‌یانده مۆسکۆ، به‌ئامانجى نێوهندگیریکردنى روسیا له‌نێوان ئه‌وان و سوریادا و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى دانوستانه‌کانیان که ئه‌وکات وه‌ستابوو. ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى سه‌ردانه‌که‌وه ئه‌وکات باسى له‌وه‌کردبوو، لهگهرى گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ سوریا‌و دانپێدانانى دیمه‌شق به‌ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى، هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات له‌گه‌ڵ سوپاى سوریا تێکه‌ڵده‌کرێن. پێش دوایین سه‌ردانى بۆ واشنتۆن و له‌نیسانى ئه‌مساڵدا، ئیلهام ئه‌حمه‌د چووه کۆشکى ئه‌لیزێی سه‌رۆکایه‌تى فه‌ره‌نساو له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماکرۆنى سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته کۆبووه‌وه. دواى سه‌ردانه‌که ئیلهام ئه‌حمه‌د رایگه‌یاندبوو، ئیمانوێل ماکرۆن به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى پێداون کهفهرهنسا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پێشکه‌شکردنى پشتیوانى سه‌ربازى بۆ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و پاراستنى ناوچه‌که‌یان له‌هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک. هه‌روه‌ها سه‌رۆکایه‌تى فه‌ره‌نسا له راگه‌یه‌نراوێکدا جه‌ختیکردبووه‌وه له‌سه‌ر، پشتیوانیکردنى وڵاته‌که‌ى بۆ شه‌ڕى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و پرسی تایبه‌ت بهپاراستنى ئه‌و زیندانانه‌ى که چه‌کدارانى داعش و کهسوکاریانى تێیدا زیندانیکراوه.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات کهنیگهرانییهکانى خۆیان گه‌یاندووه‌ته پارتى له‌سه‌ر پرسى چاکسازى و دانه‌نانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ کاروبارى چاکسازى. چالاک موهه‌ندیس، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه به‌وه ده‌دات که وه‌زیرى دارایى که لاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه سکه‌ى پاره‌ى نییه‌و پاره‌ى لانییه به‌تایبه‌ت داهاتى نه‌وت و ده‌شڵێت:» له‌و باوه‌ڕه‌دانیم به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فاف هه‌موو داهاته‌کانى نه‌وتى پێبگاتهوه«. هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى هه‌ڵپه‌ساردووه‌و «کردار»یان له‌یه‌کێتى ده‌وێت. هاوڵاتى: به‌رچاوتان روون بۆته‌وه بۆ به‌رنامه‌ى چاکسازى که کابینه‌ى نۆیه‌م ئه‌نجامى ده‌دات؟ چالاک موهه‌ندیس: وه‌کو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نیگه‌رانى خۆمان بهپارتى راگه‌یاندووه، به‌کرده‌وه هه‌رسێ لایه‌نى بهشدارلهحکومهت پێویسته پێکه‌وه دابنیشن، ئه‌گه‌ر نیازپاکى هه‌بێت ده‌بێت دابنیشین ئه‌وه پێشنیارى ئێمه بووه، براده‌رانى یه‌کێتى ده‌ڵێن با کۆبونه‌وه‌ى دوو قۆڵى بکه‌ین، ئێمه ده‌ڵێین بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک با کۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى بکه‌ین که به‌شدارین له‌حکومه‌ت، هه‌م بۆ جێبه‌جێکردنى به‌رنامه‌ى حکومه‌ت، هه‌م بۆ ئاشته‌وایى کۆمه‌ڵایه‌تى و دڵنه‌وایى کردنه‌وه‌ى خه‌ڵک کۆبونه‌وه‌ى سێقۆڵى ئیداریمان پێویسته. هاوڵاتى: نیگه‌رانییه‌کانتان گه‌یاندووه‌ته مه‌کته‌بى سیاسى پارتى؟ چالاک موهه‌ندیس: له‌ورده‌کارى گه‌یاندنى په‌یامه‌که نازانم که به‌کێ گه‌یه‌ندراوه له‌ناو پارتیدا، به‌ڵام وه‌کو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پێمان راگه‌یاندووه. هاوڵاتى: پرسى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ کاروبارى چاکسازى که‌پشکى گۆڕانه به‌چى گه‌یشتووه؟ چالاک موهه‌ندیس: جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ کاروبارى چاکسازى که‌به‌زووترین کات دابنرێت و ده‌ستبه‌کاربێت و به‌رنامه چاکسازییه‌که‌ش له‌په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندبکرێت و حکومه‌ت جێبه‌جێى بکات. هاوڵاتى: سه‌قفێکى زه‌مه‌نیتان بۆ پارتى دیارى کردبوو که‌جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ کاروبارى چاکسازى و وه‌کیل وه‌زیرو پۆسته‌کانى دیکه دابنرێت؟ چالاک موهه‌ندیس: بۆ کۆى پۆسته‌کان به به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و راوێژکارهکانیشهوه له‌به‌رانبه‌ر قبوڵکردنى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى هه‌رێم بۆ یه‌کێتى ئێمه سه‌قفى زهمهنییهکهمان له شه‌ش مانگه‌وه کورت کرده‌وه بۆ سێ مانگ، ئه‌وه سێ مانگ تێپه‌ڕى و جێبه‌جێ نه‌کراوه‌و نیگه‌رانیمان گه‌یاندووه. دانه‌نانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ کاروبارى چاکسازى له‌کۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى جڤاتى نیشتمانیدا باس ده‌که‌ین چوار وه‌کیل وه‌زیر که‌پشکى گۆڕانه بڕیاره له‌م یه‌ک دوو هه‌فته‌یەى ئاینده‌دا بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌ڵام قسه ناچێته گیرفانه‌وه. هاوڵاتى: کابینه‌ى نۆیه‌م بهکردارى هه‌نگاوى چاکسازى ئه‌نجامداوه یان هێشتا به‌رچاوتان روون نییه؟ چالاک موهه‌ندیس: ده‌ستپێشخه‌رى هه‌یه بۆ هه‌نگاوى چاکسازى، به‌ڵام ئه‌وه ناسه‌لمێنێت کهنیازپاکى حکومه‌تى له‌پشته‌وه بێت تەنیا هه‌وڵى تاکه‌که‌سى هەیە. له‌وانه‌یه دواخستنى پرۆسه‌ى چاکسازى به‌ده‌ستى یه‌کێتى بێت، به‌ڵام به‌دڵى پارتیشه هاوڵاتى: هیچ رێگرییه‌ک ده‌بینن بۆ پرسى چاکسازى که‌کابینه‌ى نۆیه‌م ئه‌نجامى نه‌داوه تا ئێستا؟ چالاک موهه‌ندیس: له‌و باوه‌ڕه‌دام یه‌کێتى و پارتى هه‌ردووکیان، یه‌کێتى به‌ده‌ره‌جه‌ى زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند بێت له‌پرۆسه‌ى چاکسازى به‌تێکدانى ئه‌و له‌شکره بندیوار‌و دوو موچه‌و پێنج موچه‌یه، خه‌ڵک ده‌ناسم پێى راگه‌یاندووم که چوار موچه وه‌رده‌گرێت له‌ناو یه‌کێتى و پارتیدان. له‌وانه‌یه دواخستنى پرۆسه‌ى چاکسازى به‌ده‌ستى یه‌کێتى بێت، به‌ڵام به‌دڵى پارتیشه، ئه‌مه ئه‌وه‌یه که‌ده‌ڵێت به‌ده‌ستم نه‌بێ، به‌ڵام به‌دڵم بێت و پارتیش له‌و باوه‌ڕه‌دام بیه‌وێت ئه‌م دۆخه به‌م جۆره بمێنێته‌وه. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر له‌شه‌ش مانگى کابینه‌ى نۆیه‌مدا چاکسازى بهکردارى نه‌کرێت گۆڕان چى وه‌ڵامى ده‌نگده‌رانى ده‌داته‌وه؟ چالاک موهه‌ندیس: قسه‌مان ده‌بێت له‌شه‌ش مانگى یه‌که‌م و شه‌ش مانگى دووه‌م جدى تر‌و توندتر ده‌بێت، هاوڵاتى: پێتانوانییه خه‌ڵک بێ‌ئومێد بووه له‌وه‌ى چاکسازى نه‌کراوه؟ چالاک موهه‌ندیس: به‌شێوه‌یه‌کى گشتى نیگه‌رانین به‌وه‌ى که به‌پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم خه‌ڵکى کوردستان ئاهێک و ئومێدێکى به به‌ردا بێته‌وه، له‌ناو ئه‌م ده‌ریاى رهشبینییهدا بێته ده‌ره‌وه‌و بگاته که‌نارێکى ئارام. کێشه‌کان ته‌نها له‌کوردستان نییه‌و له ده‌وروبه‌رو به‌غداش هه‌یه، ره‌نگه به‌شێکى بهرهوپێشنهچوونى پرۆسه‌ى چاکسازى پهیوهدنى به‌و دۆخانهشهوه هه‌بێت. هاوڵاتى: وه‌زیرى دارایى لاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه، فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان سێ مانگ موچه‌یان له‌واده‌ى خۆى دواکه‌وتووه، خۆ ده‌بێت وه‌زیرى دارایى لانى که‌م به خه‌ڵک بڵێت دۆخه‌که به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات موچه‌تان پاشه‌که‌وت ده‌کرێت یا پێتاندهدرێت به شه‌فافى ئه‌مه روونبکاته‌وه؟ وه‌زیرى دارایى کارگه‌ى دروستکردنى پاره‌ى نییه چالاک موهه‌ندیس: پاره لاى وه‌زیرى دارایى نییه، وه‌زیرى دارایى کارگه‌ى دروستکردنى پاره‌ى نییه، حکومه‌ت سامانه سروشتییه‌کان و داهاته ناوخۆییه‌کانه پاره له‌وێوه دێت، بێگومان ئه‌وکاته وه‌زیر رۆڵى ده‌بێت، به‌ڵام که پاره نه‌بێت وه‌زیر با هه‌ر بڵێت پاره‌م ده‌وێ که نه‌بێت چى بکات. هاوڵاتى: به‌ڵام سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌مێکه بڕیارى داوه که سه‌رجه‌م داهاته نه‌وتى و نا نه‌وتییه‌کان بگه‌ڕێته‌وه لاى وه‌زیرى دارایى ئیتر بۆ پاره‌ى لا نییه؟ چالاک موهه‌ندیس: قسه ناچێته گیرفانه‌وه هه‌تا ئێستا له‌و باوه‌ڕه‌دانیم پاره بچێته‌وه لاى وه‌زیرى دارایى و به‌و شه‌فافیه پاره‌کان ناچێته‌وه لاى وه‌زیرى دارایى، به‌تایبه‌ت داهاتى نه‌وت ناچێته‌وه لاى وه‌زیرى دارایى و به‌و شه‌فافیه‌ته نییه. هاوڵاتى: وه‌فدێکى باڵاى یه‌کێتى سه‌ردانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى کرد، ئایا په‌یوه‌ندییه‌کانتان ئاسایى بووه‌ته‌وه؟ به‌فه‌رمى په‌یوه‌ندیی سیاسیمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى نیشتمانى کوردستاندا هه‌ڵپه‌ساردووه چالاک موهه‌ندیس: به‌فه‌رمى په‌یوه‌ندیی سیاسیمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى نیشتمانى کوردستاندا هه‌ڵپه‌ساردووه، بڕیارى جڤاتى نیشتمانى هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه، پاش ئه‌وه‌ى که‌ئه‌و هه‌موو رێکهوتنهمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى هه‌بوو ته‌نها له‌سه‌ر وه‌ره‌قه ماوه‌ته‌وه، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا نه‌ک رێکهوتنهکە هیچى جێبه‌جێ نه‌کراوه، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌ى رێکهوتنهکانیش مامه‌ڵه‌یان کردووه، خه‌ڵکى ئێمه‌یان سزاداوه‌و گواستویانهتهوهو نانبڕاویان کردووه، بۆیه بڕیارى جڤاتى نیشتمانى درا که ته‌جمیدى په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى بکه‌ین، ته‌نها به‌بڕیارى جڤاتى نیشتمانى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى یه‌کێتى ده‌ستپێشخه‌رى نیازپاکى خۆى پیشانبدات. هاوڵاتى: واتا سه‌ردانه‌که‌ى وهفدى یه‌کێتى ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که‌ى نه‌شکاندووه که جڤات ئه‌و تهجمیده سیاسیه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه؟ چالاک موهه‌ندیس: ئه‌و سه‌ردانه‌ى وهفدى یه‌کێتى بۆ پیرۆزبایى بووه له رێکخه‌رى گشتى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى نوێى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌ڵام قسه‌یان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کان کردووه‌و کردار مه‌رجه، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کردارى له‌یه‌کێتى ده‌وێت.
شاناز حه‌سه‌ن حزبه ئیسلامییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان دژى هێرشه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى کوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه، به‌تایبه‌ت که‌تورکیا ده‌یه‌وێت له‌ژێر پاساوى ئاینیدا ره‌وایی بهلهشکرکێشیهکهى بدات. ئۆپراسیۆنه‌که‌ى تورکیا کهنۆى ئه‌م مانگه ده‌ستیپێکرد له‌لایه‌ن تورکیاوه ناوى «کانى ئاشتى» لێنراوه، هه‌روه‌ها به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته باس له «فه‌تح» کردنى ئه‌و ناوچانه ده‌که‌ن، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ سوره‌تێکى قورئانى پیرۆز، جگه له‌وه‌ش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سوپاى وڵاته‌که‌ى به «سوپاى محه‌مه‌د» ناوبردووه که مه‌به‌ست لێی پێغه‌مبه‌رى ئیسلامه (د.خ). به‌کارهێنانى پاساوى ئاینى بۆ هێرشه‌که‌ى تورکیا کاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێناوه، به‌تایبه‌ت له‌ناو مامۆستایانى ئاینى و ئه‌و که‌سانه‌ى پابه‌ندن بهئاینهوهو ده‌ڵێن ئاینى ئیسلام دژى ئه‌و جۆره کرده‌وانه‌یه. حاجی کاروان بانگخوازو ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حزبە رەتیکردەوە لەوبارەیەوە قسە بۆ هاوڵاتى بکات و وتی «من قسە لەسەر سیاسەت ناکەم» لەکاتێکدا هاوڵاتى ویستی وەکو بانگخوازێک قسە بکات لەسەر بەکارهێنانی ئاین بۆ شەڕی کورد. عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى»ئه‌وه شه‌ڕێکى وێرانکاریه بۆ خه‌ڵکى ناوچه‌که به‌گشتى و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئیدانه‌ى کوشتن و وێرانکردن و خاپورکردنى ناوچه‌کانى هاوڵاتیانى کورد ده‌که‌ین، پێمان وایه شه‌ڕ له‌به‌رژه‌وه‌ندى که‌سدا نیه، ته‌نانه‌ت خودى ئه‌ردۆغان خۆشى». وتیشى «پێمان وایه نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و ئه‌مریکاو روسیا‌و وڵاتانى جیهان پێویسته بێنه سه‌ر خه‌ت بۆ راگرتنى ئه‌و شه‌ڕه، له‌ڕێگه‌ى گفتوگۆوه بگه‌نه رێککه‌وتن، ئه‌و وڵاتانه به‌رپرسیارێتى ئه‌خلاقییان له‌سه‌ره کهبیدهنگ و بێ هه‌ڵوێستن». عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه«سوپاى محه‌مه‌د، هه‌میشه دادپه‌روه‌رى و ئازادى فه‌راهه‌م کردوه‌و خزمه‌تى دین و قورئان و ئیسلامى کردووه‌و هیچ سوپایه‌ک نابینم بۆنى سوپاکه‌ى محهمهدیشى لێ بێت». به‌وته‌ى عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ، ده‌وڵه‌ته سه‌رده‌سته‌کانى ناوچه‌که دروشمه دینیه‌کان ده‌که‌نه چه‌ترێک بۆ کاره‌کانیان «من ده‌ڵێم خواى گه‌وره قبوڵى نه‌کات ئه‌و زوڵمه‌ى له‌ژێر ئه‌و دروشمه‌دا بهزوڵملێکراوان ده‌کرێت». ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه وڵاتان له‌ژێر ناوى ئاینیدا هێرش بکه‌نه‌سه‌ر کورد، پێشتر رژێمه‌که‌ى سه‌دام حوسه‌ین له‌عێراق له‌ژێر ناوى سوره‌تێکى قورئانى پیرۆزدا کورده‌کانى ئه‌نفالکرد، ئه‌وه‌ش بۆ رهوایپێدان بههێرشهکهى. رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژى کۆمه‌ڵى ئیسلامى وتى «گه‌لى کورد موسوڵمانه و هیچ میلله‌تێک و گه‌لێکى تر له‌ڕووى موسوڵمانێتییهوه مافى ئه‌وه‌ى نییه موزایه‌ده به‌سه‌ر میلله‌تى ئێمه‌وه بکات، میلله‌تى کورد له‌ڕووى سیاسیه‌وه تادهوڵهتى سه‌ربه‌خۆ مافى شه‌رعى میلله‌تى کورده وه‌ک هه‌موو میلله‌تانى تر‌ى ناوچه‌که«. وتیشى «میلله‌تى کورد به‌رده‌وام قوربانى رێککه‌وتنه ژێربهژێرهکانى ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان بووه‌و ئه‌وه‌ى له‌ڕۆژئاواش رووده‌دات، دوباره پشتتێکردنى لایه‌نه زلهێزه‌کانه، هێزه کوردیه‌کانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌کارهێناوه«. رێبوار حه‌مه‌د باسى له‌وه‌شکرد، وه‌ک کۆمه‌ڵى ئیسلامى، وتویانه که پێویسته کورد خۆى ته‌بابێت و یه‌کڕیز بێت و خۆى تێکه‌ڵى ئه‌جنداى ئیقلیمى نه‌کات، چونکه وه‌ک هه‌میشه له‌کاته سه‌خته‌کاندا جێماندههێڵن. یه‌کگرتووى ئیسلامى هاوشێوه‌ى دوو پارته ئیسلامییهکهى دیکه ناڕه‌زایی ده‌رباره‌ى هێرشه‌که ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسه‌کانى ئاماده‌نین له‌باره‌ى به‌کارهێنانى پاساوى ئاین بۆ هێرشه‌که قسه بکه‌ن. شێرکۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان دوێنێ له‌کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا رایگه‌یاند «بەتوندی ئیدانەی شەڕو کوشتن لەڕۆژئاوای کوردستان دەکەین، نەفرەت لەتیرۆرو سته‌م و کاولکاری، بەهیوای دووبارەنەبونەوەی مەینەتیەکان». له‌باره‌ى به‌کارهێنانى پاساوى ئاینى بۆ هێرشه‌که له‌لایه‌ن تورکیاوه، هاوڵاتى په‌یوه‌ندى به‌چه‌ند به‌رپرسێکى ئه‌و حزبه‌وه کرد، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون قسه بکه‌ن، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یان وت کهههڵوێستى فه‌رمى حزبیان راگه‌یاندووه له‌باره‌ى هێرشه‌کانه‌وه. به‌وته‌ى ئه‌بوبه‌کر کاروانى، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، سوپاى تورکیا به‌هیچ یاسا‌و پێوه‌رێک بۆى نییه هێرش بکاته‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه، کورد له‌هه‌ر شوێنێک بێت، مافى خۆیه‌تى چاره‌نوسى خۆی دیاری بکات. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه«هێرشه‌که خراپ به‌کارهێنانى ناڕه‌واو بێ پهردهیى ئاینه‌و له‌بابه‌تێکدا که‌ئیسلام په‌یوه‌ندى پێوه‌ى نییه، چونکه زوڵم تیایدا رووده‌دات و هه‌رکه‌سێک ئاین و دین تێکه‌ڵ بکات بهزوڵمهکهى زوڵمه‌که قێزه‌ونتر ده‌کات، ئه‌وه زوڵمه به‌رامبه‌ر ئیسلامیش وه‌ک چۆن زوڵم ده‌کات به‌رامبه‌ر رۆژئاواش». ئه‌بوبه‌کر کاروانى باسى له‌وه‌شکرد، کورد نابێت کاردانه‌وه‌ى هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئیسلام، چونکه ئه‌وه خزمه‌ت به‌تورکیا و راى گشتى ناو تورکیا ده‌کات، وتى»پێویسته ئێمه‌ش بهسورهتى نه‌سر وه‌ڵامى بده‌ینه‌وه«. وتیشى»به‌کارهێنانى ناوى محه‌مه‌د، به‌شێکه له‌جوڵاندنى هه‌ست و سۆزى ئاینى بۆ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان، هاندانى سوپاکه‌ى به‌خراپه به‌رامبه‌ر ئیسلامى ده‌زانین و ئێمه‌ش ده‌بێت بزانین چۆن ئاین و دینه‌که‌مان به‌کارده‌هێنین بۆ به‌رگرى کردن له‌مافه‌کانمان».
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن قادر جه‌لال، ماوه‌ى 47 ساڵه کارى هونه‌رى ده‌کات، یه‌که‌م کارى شانۆى به‌ناوى (په‌شیمانى) بوو، تائێستا له 16 شانۆیى و 18دراما و 6فیلمى سینه‌مایى و زیاتر له سێ سەد به‌رنامه‌ى هه‌مه‌ڕه‌نگدا کارى نواندنى کردووه. قادر جه‌لال لهچاوپێکهتنهکهیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد، له‌ئه‌کادیمیاى ژیان ده‌رچوه‌و (چه‌خماخه) یه‌کێکه له‌و کارانه‌ى شانازى پێوه‌ده‌کات. هاوڵاتى: چۆن بوو چویته بوارى هونه‌ره‌وه؟ به‌تایبه‌تیش نواندن؟ قادر جه‌لال: سلێمانى شارێکه پێشه‌نگه لههونهرو ئازایه‌تى و سه‌رکه‌وتنه‌کاندا ئه‌وه بووه هه‌لێک بۆ ئێمه‌و زۆر رێکخراوو تیپ دروستبوو، ئێمه‌ش چونکه خۆمان بههرهکهمان تێدابوو، هه‌ر یه‌که‌م کارم له‌کۆرسێکدا گۆرانیم وت، له‌وکاته‌وه چوینه بواره‌که‌وه‌و تائێستاش خۆمان له‌نواندندا بینیه‌وه. هاوڵاتى: یه‌که‌م کارى نواندنت که‌ى بووه‌و باسى چى ده‌کرێت تێیدا؟ قادر جه‌لال: له18ى شوباتدا یه‌که‌م کارى شانۆیم کرد له 1972 بۆنه‌ى دامه‌زراندنى یه‌کێتى قوتابیان بوو توانمان شانۆگه‌رییه‌ک ئاماده بکه‌ین به‌ناوى (په‌شیمانى) ئه‌وکات شانۆگه‌رى ستایلێکى جیاوازى هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئێستادا، له‌و شانۆیه بۆ یه‌که‌مجارم بوو بچمه سه‌ر شانۆ ده‌ورى که‌سێکى گوندنشینم ده‌بینى، سهرکهوتێکى زۆر گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا من له‌به‌رئه‌وه‌ى نواندنهکهم زۆر جوان بوو 11 خه‌ڵاتم وه‌ر گرت، ئه‌مه بووه هاوکار و به‌رده‌وام بونم. هاوڵاتى: بۆچى زیاتر کارى کۆمیدى ده‌که‌یت؟ ئایا تواناکه‌ت زیاتر له‌کاری کۆمیدیدا ده‌رده‌که‌وێت؟ قادر جه‌لال: خۆم بهکهسێکى قسه‌خۆش ناسراوم و به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێم و ئه‌و سه‌رچاوانه کۆده‌که‌مه‌وه که‌بێته ته‌نز و ده‌بێته مایه‌ى پێکه‌نین و جه‌وێکى خۆش ده‌دات به‌و شوێنه‌ى تیاى داده‌نیشین، کۆمیدیا به‌شێکى گرنگه له‌ژیان و کارى تراژیدیاشم کردووه‌و سه‌رکه‌وتنیشم تیا به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام کارى کۆمیدیا به‌هره‌یه‌و پێویسته ئه‌و به‌هره‌یه‌ت تیابێت، منیش کاره‌کانم ئه‌وه‌م پێده‌لێن کهتوانیومه سه‌رکه‌وتووبم و توانایه‌کى باشم هه‌یه. هاوڵاتى: پێت وایه هه‌موو ئه‌کته‌رێک ده‌توانێت کارى کۆمیدیا بکات؟ ئه‌کته‌ره کۆمیدییه‌کان توانیویانه هه‌قى ته‌واو بده‌ن به‌کۆمیدیا؟ قادر جه‌لال: نه‌خێر کارى کۆمیدیا کارێکى زۆری قورسه، بۆیه ئه‌وانه‌ى کارى کۆمیدیا ده‌که‌ن به‌په‌نجه‌ى ده‌ست ده‌ژمێردرێن ، تواناى ئه‌کته‌ر ره‌نگه په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه نه‌بێت خاوه‌ن ئه‌زمون بێت، چونکه ئه‌کته‌ر هه‌یه یه‌ک دوو کارى کردووه، به‌ڵام زۆر به‌سه‌رکه‌وتوویی، ئێستا گه‌نجیشمان هه‌یه زۆر به‌توانان له‌بوارى کۆمیدیادا، به‌ڵام ره‌نگه جیاوازى هه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانى ئێمه‌دا، کۆمیدیا پێویسته ته‌نز ئامێز بێت، په‌یامێکى له‌پشته‌وه بێت، کۆمیدیا یه‌کێکه له‌هونه‌ره راقیهکان و له‌هه‌موو وڵاتێک‌دا گرنگى زۆرى پێدراوه، نه‌ک ته‌نیا ختوکه‌ى بینه‌ر بدات. هاوڵاتى: پێتوایه هونه‌رمه‌ندو کارى هونه‌رى به‌پێى کاره‌کان گرنگییان پێدەدرێت؟ قادر جه‌لال: رێزلێگرتن له‌دوو سێ رووه‌وه‌یه، پێویسته هونه‌رمه‌ند ژیانى بۆ دابینبکرێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌ره به‌هونه‌ره‌که‌ى بدات، ئازادیه‌کى هه‌بێت بۆ ئه‌و کاره‌ى ده‌یکات، له‌م دوو خاڵه‌دا هیچ نه‌کراوه بۆ هونه‌رمه‌ند، چونکه حکومه‌ت کارى به‌هونه‌ر نی و ده‌ستکه‌وتى بۆ ئه‌وان نیه که‌ته‌نیا ده‌ستکه‌وتنى ماددى ده‌وێت، سهردهمانێت رێزلێنانێک بۆ هونه‌رمه‌ند دانرابوو، له‌وه‌شدا رێزلێنان بۆ که‌سێک ده‌کرا کههیچى له‌هونه‌ر نه‌ده‌زانى، به‌ڵام له‌ڕووى خه‌ڵکه‌وه ئه‌و رێزه‌ى لێمان ده‌گیرێت له‌لایه‌ن میلله‌تى خۆمانه‌وه گه‌وره‌ترین رێز و خۆشه‌ویستى و سامانه بۆمان. هاوڵاتى: له‌م وڵاتانه‌دا کۆمپانیا یان بازرگانه‌کان تا چه‌ند هاوکارى هونه‌رمه‌ندان ده‌که‌ن بۆ کارکردن؟ له‌کاتێکدا کۆمپانیاى زۆر گه‌وره هه‌یه له‌وڵاتاندا کاریان ته‌نیا ئه‌وه‌یه؟ قادر جه‌لال: له‌وڵاتى ئێمه‌دا ئه‌و روحیه‌ته زۆر که‌مه‌و هه‌ندێک نمونه‌ى که‌م هه‌یه، چونکه کارى هونه‌رى راسته‌وخۆ داهاته‌که‌ت لێوه ده‌ستناکه‌وێته‌وه، بۆیه که‌س نایه‌وێت هاوکارى ماددى هونه‌رمه‌ندان بکات. هاوڵاتى: ئه‌و دراما بیانییانەی له‌که‌ناڵه‌کان په‌خش ده‌کرێن، بەسوودن بۆ بینەر؟ قادر جه‌لال: هه‌ندێک دراما هه‌یه پێویسته بۆ ئاڵوگۆڕى کلتور، کارى زۆر جوان هه‌یه کهبهتوانایهکى زۆر جوان کراوه‌و مانایه‌کى زۆر جوانى له‌پشته‌وه‌یه وه‌ک ئێرانیه‌کان زۆربه‌یان، به‌ڵام زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى دراما تورکیه‌کان به‌ده‌رن لهدابونهریت و کلتوری کورده‌وارى ، کۆمه‌ڵێک شت فێرى خه‌ڵک ئه‌که‌ن به‌ڕاستى ده‌بێته لادانى خه‌ڵک به‌تایبه‌ت گه‌نجه‌کان، بۆیه پێویسته که‌ناڵه‌کان بیر له‌وه‌بکه‌نه‌وه. هاوڵاتى: به‌ده‌ر له‌کارى نواندن؟ چ کارێکى ترت کردووه؟ قادر جه‌لال: به‌شدارى کارێکى ئێرانیم کردووه، وه‌ک دۆبلهرى کارێکى زۆر جوان و سه‌رکه‌وتوو بوو ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى هاوڕێیه‌کمه‌وه بوو ته‌نیا ئه‌و جاره به‌شداریم کردووه، له‌کاتى به‌رنامه‌ى هه‌مه‌ڕه‌نگ زۆرجار له‌و به‌رنامانه‌دا شتم ده‌نوسى، ئه‌وانه هه‌ڵقوڵاوى ناخى خۆم بووه، له‌شێوه‌ى مه‌نه‌لۆج ده‌منووسى و هه‌شت کارى وام نووسیوه. هاوڵاتى: ئایا به‌رهه‌مه‌کانى ئێستا چێژبه‌خشن، یان به‌رهه‌مێکى وه‌ک بەرنامەی هه‌مه‌ڕه‌نگ؟ قادر جه‌لال: ئه‌و به‌رنامانه‌ى که‌سه‌ره‌تاى کارکردنم بوون، وه‌ک هه‌مه‌ڕه‌نگ هه‌موویان جێگه‌ى خۆیان کردۆته‌وه له‌ناو خه‌ڵکداو تایبه‌تن بۆ ئێمه‌ش، به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌ناڵه‌کان ئه‌رشیفیان کردووه‌و جار جاره بڵاویناکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌و کارانه په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به‌خه‌ڵکه‌وه هه‌بوو، وه‌ک کێشه‌ى رێگاوبان کهکارمان له‌سه‌ر دهکرو دواى به‌رنامه‌که چاک ده‌کرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌ناڵه‌کان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ناکه‌ن و هاوکارى ناکه‌ن. هاوڵاتى: ئاستى هونه‌رو دراما‌و شانۆى کوردى له‌چ ئاستێکدایه؟ قادر جه‌لال: که به‌ربه‌ست نه‌بێت و یارمه‌تیده‌ر بن بۆ هونه‌رمه‌ند کارى باش ده‌کرێت و ئه‌کته‌رى زۆر باش و به‌توانا پێگه‌یشتون له‌هه‌موو بواره‌کاندا، ته‌نیا گرفته‌کان تواناى داراییه کهجهوهکهیان بۆ بڕه‌خسێت، کارى جوان ده‌کرێت. هاوڵاتى: وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى تا چه‌ند هاوکاریى هونه‌رمه‌ندان ده‌کات؟ قادر جه‌لال: کێشه‌ى سه‌ره‌کى ئه‌وه‌یه که‌سى پسپۆڕ نیه، تا پۆلێنى کاره‌کان بکات و نه‌ک هه‌قى که‌سێک بخوات له‌سه‌ر حسابى که‌سێکى تر، بۆیه هاوکارى که‌م و زۆر هه‌یه، به‌ڵام هاوکاریه‌که به‌و پێیه نیه بتوانى کارێکى زۆر جوانى پێبکه‌یت، هه‌موو کارێک تێچووى هه‌یه که‌پێویسته به‌ده‌ر له‌وه پاره‌ى بۆ ته‌رخانبکرێت، بۆئه‌وه‌ى به‌جوانترین شێوه کاره‌که بکرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى که منى دڵخۆشکردووه، که کورته‌فیلم و فیلمى تر لهبوژاندنهوهدایه و ته‌نانه‌ت ئاستى نزمیشى تێدابێت، بوونى باشتره له‌نه‌بوونى. هاوڵاتى: پێتوایه فیلمى سینه‌مایى له‌چ ئاستێکدایه؟ به‌و پێیه‌ى به‌شدارى فیستیڤاڵى فیلمى سینه‌مات کردووە؟ قادر جه‌لال: بیرۆکه‌کانى فیلمه سینه‌ماکانى وڵاتانى تر زۆر ئاسان و ساده‌یه، به‌ڵام ته‌کنیکى ئه‌وان به‌هێزه له‌وێنه‌گرتن و ده‌رهێنان و لۆکه‌یشندا، چونکه ئێمه له‌بوارى سینه‌مادا هێشتا پێداویستیه‌کانمان وه‌ک خۆى نیه، بۆیه ئه‌و کارانه‌ى که‌ده‌کرێت بهکولفهیهکى زۆر زۆر که‌م، بۆیه من ئه‌وانه به‌کارى بوێرانه و ئازایانه ده‌زانم و بهبناغهیهک داده‌نرێت بۆ سینه‌ماو بیانیه‌کانیش هه‌مووى به‌قوه‌ت نه‌بون، به‌ڵام بونى فلیمه‌کانى ئێمه جێ ده‌ستى کورد دیاریده‌کات. هاوڵاتى: زۆرمان ماوه له‌ڕووى فیلمى سینه‌ماییه‌وه بگه‌ینه ئاستى ده‌ره‌وه؟ قادر جه‌لال: زۆر زۆرمان ماوه، به‌ڵام نابێت گوێ به‌وه بده‌ین، چونکه وه‌ک ئه‌کته‌ر زۆر که‌سى باش و سه‌رکه‌وتوومان هه‌یه، به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ش زۆر کارى ئێمه به‌شدارى ده‌کرا له‌وڵاتاندا، چه‌ندین گه‌نجمان هه‌یه که له‌بوارى سینه‌ما له‌ده‌ره‌وه ده‌خوێنن و سه‌رکه‌وتوون، به‌ڵام هاوکاریه‌که نیه، بۆیه پێویستمان به‌هاوکارى و پێشکه‌وتنه له‌و رووانه‌وه تا به‌ره‌وپێش بچین، چونکه ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌رى ئێمه پێشمه‌رگانه کارده‌که‌ن تاکارێکى جوان به‌رهه‌مده‌هێنن. هاوڵاتى: له‌هیچ بوارێکی هونه‌ریدا خوێندووته؟ قادر جه‌لال: من له‌ئه‌کادیمیاى ژیان خوێندوومهو سه‌رکه‌وتوو بووم، هونه‌ر به‌هره‌و تاقه‌یه له‌مندا و برهوم پێداوه، چونکه به‌پێى په‌یمانگا هونه‌ریه‌کان بێت پێویسته زیاتر له چوار هه‌زارمان بهئهکادیمى هه‌بووایه، په‌یمانگا ته‌نیا رۆشنبیریهکى هونه‌ریت پێده‌به‌خشێت، زۆربه‌ى ئه‌کته‌ره گه‌وره‌کانیش ده‌رچووى هیچ په‌یمانگایه‌کى هونه‌رى نین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داواکاریم پێشکه‌شکرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌په‌یمانگاى به‌غداد بخوێنم، به‌ڵام منداڵ بوم و تاقانه‌بووم باوکم رێگه‌ى پێنه‌دام. هاوڵاتى: بۆچى به‌شدارى هیچ کارێکى ریکلامیت نه‌کردووه؟ قادر جه‌لال: حه‌زم له‌کارێکى ریکلامى نیه بۆ خواردن و شتى ئاوا بێت، رێنمایى رۆشنبیرى و ئه‌من و ئاسایش بێت به‌خۆبه‌خشى ده‌یکه‌م، پێشیان وتوم و به‌پاره‌یه‌کى زۆریش نه‌مکردووه، چونکه حه‌زم لێى نیه، کار بۆ شتێک بکه‌م سودى نه‌بێت، هه‌ربۆیه ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌هونه‌رمه‌ند نازانم که حزبى بێت و به‌رژه‌وه‌ندى حزب له‌پێش میلله‌ته‌که‌ى بێت، ئه‌وه مهبدهئى منه بۆ هه‌موو کارێک.
هاوڵاتى جارێکی تر پرسی هەموارکردنەوەی ماددەکانی دەستوری عێراق سەرهەڵدەداتەوە، سەرۆکایەتی کۆمار بەفەرمی هەوڵدانی بۆ گۆڕینی دەستور دەستپێکردووە، پەرلەمانتارێکیش هۆشداریی سەرنەگرتنی هەوڵەکە دەدات. رۆژی 15ی ئەم مانگە، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەساڵیادی دەنگدان لەسەر دەستوری عێراق، لەپەیامێکدا داوای هەموارکردنەوەی دەستوری کرد، بە ئامانجی چاکسازی لەهەندێک ماددەو بنیاتنانی حوکمڕانی رەشید. دەستوری عێراق رۆژی 15ی تشرینی یەکەمی 2005 و دووساڵ دوای روخانی رژێمی سەدام حوسەین لەدەنگدانێکی گشتیدا پەسەندکراو ساڵی 2006 خرایە بواری جێبەجێکردنەوە. هاوژین عومەر راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق بە هاوڵاتى راگەیاند «سەرۆک کۆمار بەنیازە لە رێگەی رێوشوێنی تایبەت بەهەمواری دەستورو کۆنگرەی نیشتیمانییەوە ئەوەبکات، بەمەبەستی چاکسازی لەهەندێ پرسدا». وتیشی «هەموارکردنەوەکە لەچوارچێوەی کۆمەڵێک رێوشوێندایە بۆ چاکسازی، لەوانە چاکسازی لە سیستەمی هەڵبژاردن بۆ ئەوەی مافی لایەنەکان و دەنگدەران لەکاتی هەڵبژاردنەکان پارێزراو بێت». بەوتەی هاوژین عومەر، لەڕووی واقعییەوە دەستبردن بۆ هەموارکردنەوەی دەستور ئاسان نییەو کارێکی هەستیارە، بەڵام سەرۆکایەتی کۆمار لەڕێگەی تەوافوق و رێککەوتنی سیاسی نێوان پێکهاتەکانەوە دەیەوێت ئەو کارە بکات. ئەوەش رێوشوێنی تایبەت بەخۆی و پڕۆسەی دەنگدانیشی دەوێت بۆ ئەوەی بزانرێت کە هاوڵاتییان پێی رازی دەبن یان نا. باسکردن لەهەمواری دەستوری عێراق لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە، دوای ماوەیەکی کەم دێت لە خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی بەغداو چەند پارێزگایەکی دیکەی باشوری عێراق، کە داوای رۆیشتنی حکومەت و هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کرد. بۆ هەموارکردنەوەی دەستور، سەرۆک کۆمار داوایکردووە ئەنجومەنێکی نیشتیمانی بەسەرپەرشتی خۆی پێکبهێنرێت کە نوێنەری سەرجەم پێکهاتەکانی تێدابێت، بەمەبەستی پێداچونەوە بەهەندێک لەماددەکانی دەستوردا. بەوتەی ئەمیر کینانی راوێژکاری یاسایی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، دیارترین ئەو ماددانەی تاوتوێی هەموارکردنەوەیان دەکرێت پەیوەستن بەوەی، ئایا کام سیستمی حکومڕانی باشترە بۆ عێراق سیستمی پەرلەمانی یاخود سەرۆکایەتی؟، پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق و شێوازی دابەشکردنی سامانە سروشتییەکان بەتایبەتی سامانی نەوت، دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و میکانزمی هەڵبژاردنی پارێزگارەکان. هەرچەندە دەستوری عێراق ساڵی 2005 بە رەزامەندی سەرجەم پێکهاتەکان نووسرایەوە، بەڵام ناکۆکن لەسەر بەشێک لە ماددەکان، لەوانە ماددەی تایبەت بە نەوت و گاز‌و پێکهێنانی دادگای فیدراڵی و پرسی هەڵبژاردنەکان، ماددەی 140ی تایبەت بەناوچە جێناکۆکەکان، دەسەڵاتەکانی سەرۆک وەزیران تایبەت بەلەکارخستنی وەزیرەکان. لەئێستادا بەشێک لەسەرکردە سیاسییەکانی عێراق بەتایبەت ئەوانەی لەبەرەی ئۆپۆزسیۆندان، پرسی هەمواری دەستوریان بەستووەتەوە بەپرسی داواکاری خەڵک بۆ پڕۆسەی چاکسازیی. عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی ئۆپۆزسیۆن 16ی ئەم مانگە لەتویتێکدا رایگەیاند، هەموارکردنەوەی دەستورو راپرسی گەل، داواکارییەکی جەوهەری چاکسازییە. دەستوری عێراق بەیەکەم بەڵگەنامەی یاسایی دادەنرێت کە لەلایەن ئەنجومەنێکی هەڵبژێردراو لەدەنگدانێکی گشتیدا پەسەندکرا لەساڵی 1924ەوە، ئەوەش بەخاڵێکی وەرچەرخان دانرا لەعێراق و گۆڕینی دەسەڵاتێکی ناوەندی، بۆ حکومەتێکی دەستوری و نوێنەرایەتی و گەڕانەوەی سەروەری بۆ ئەو وڵاتە. دەستوری عێراق کە لە 144 ماددە پێکهاتووە. لەلایەن 78%ی دەنگدەرانی عێراقەوە دەنگی پێدرا، تائێستا چەند جارێک پرسی هەموارکردنەوەی خراوەتەڕوو بەڵام هێشتا هیچ هەوڵێکیان سەرینەگرتووە. بەهار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی عێراق و شارەزا لەپرسی یاسا‌و دەستور پێیوایە، دەستبردن بۆ هەمواری دەستور کارێکی زۆر هەستیارە، بەتایبەت بۆ کورد، بەو پێیەی ئەو دەستورە زۆر مافی کوردی تێدا چەسپێنراوە. بەرپرسانی کورد هەمیشە ستایشی دەستوری عێراقیان کردووە، بەو پێیەی مافەکانیانی تێدا چەسپێنراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام رەخنەیان گرتووە کە دەستورەکە لەلایەن بەغداوە جێبەجێنەکراوە و مافەکانی هەرێم پێشێلکراوە. بەهار مەحمود بۆ هاوڵاتى وتیشی «بڕواناکەم هەرگیز بتوانرێت دەستور هەمواربکرێتەوە، چونکە پێکهاتەکان رازی نابن و دەنگی پێویستیش لەپەرلەمان ناهێنێت بۆ هەموارکردنەوەی». بەوتەی بەهار مەحمود، ئەگەر دەست بۆ هەموارکردنەوەی دەستور ببرێت کورد زیانی گەورە دەکات، چونکە ناتوانرێت ئەو مافانەی کوردی تێدا بچەسپێنرێتەوەی «پێم سەیرە سەرۆکایەتی کۆمار ئەو پرسەی وروژاندووە، بەتایبەت لەئێستادا، پێویستە سەرۆکایەتی کۆمار لەو بارەیەوە راوێژی زیاتر بکات».
شاناز حه‌سه‌ن حزبه ئیسلامییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان دژى هێرشه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى کوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه، به‌تایبه‌ت که‌تورکیا ده‌یه‌وێت له‌ژێر پاساوى ئاینیدا ره‌وایی بهلهشکرکێشیهکهى بدات. ئۆپراسیۆنه‌که‌ى تورکیا کهنۆى ئه‌م مانگه ده‌ستیپێکرد له‌لایه‌ن تورکیاوه ناوى «کانى ئاشتى» لێنراوه، هه‌روه‌ها به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته باس له «فه‌تح» کردنى ئه‌و ناوچانه ده‌که‌ن، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ سوره‌تێکى قورئانى پیرۆز، جگه له‌وه‌ش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سوپاى وڵاته‌که‌ى به «سوپاى محه‌مه‌د» ناوبردووه که مه‌به‌ست لێی پێغه‌مبه‌رى ئیسلامه (د.خ). به‌کارهێنانى پاساوى ئاینى بۆ هێرشه‌که‌ى تورکیا کاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێناوه، به‌تایبه‌ت له‌ناو مامۆستایانى ئاینى و ئه‌و که‌سانه‌ى پابه‌ندن بهئاینهوهو ده‌ڵێن ئاینى ئیسلام دژى ئه‌و جۆره کرده‌وانه‌یه. حاجی کاروان بانگخوازو ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حزبە رەتیکردەوە لەوبارەیەوە قسە بۆ هاوڵاتى بکات و وتی «من قسە لەسەر سیاسەت ناکەم» لەکاتێکدا هاوڵاتى ویستی وەکو بانگخوازێک قسە بکات لەسەر بەکارهێنانی ئاین بۆ شەڕی کورد. عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى»ئه‌وه شه‌ڕێکى وێرانکاریه بۆ خه‌ڵکى ناوچه‌که به‌گشتى و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئیدانه‌ى کوشتن و وێرانکردن و خاپورکردنى ناوچه‌کانى هاوڵاتیانى کورد ده‌که‌ین، پێمان وایه شه‌ڕ له‌به‌رژه‌وه‌ندى که‌سدا نیه، ته‌نانه‌ت خودى ئه‌ردۆغان خۆشى». وتیشى «پێمان وایه نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و ئه‌مریکاو روسیا‌و وڵاتانى جیهان پێویسته بێنه سه‌ر خه‌ت بۆ راگرتنى ئه‌و شه‌ڕه، له‌ڕێگه‌ى گفتوگۆوه بگه‌نه رێککه‌وتن، ئه‌و وڵاتانه به‌رپرسیارێتى ئه‌خلاقییان له‌سه‌ره کهبیدهنگ و بێ هه‌ڵوێستن». عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه«سوپاى محه‌مه‌د، هه‌میشه دادپه‌روه‌رى و ئازادى فه‌راهه‌م کردوه‌و خزمه‌تى دین و قورئان و ئیسلامى کردووه‌و هیچ سوپایه‌ک نابینم بۆنى سوپاکه‌ى محهمهدیشى لێ بێت». به‌وته‌ى عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ، ده‌وڵه‌ته سه‌رده‌سته‌کانى ناوچه‌که دروشمه دینیه‌کان ده‌که‌نه چه‌ترێک بۆ کاره‌کانیان «من ده‌ڵێم خواى گه‌وره قبوڵى نه‌کات ئه‌و زوڵمه‌ى له‌ژێر ئه‌و دروشمه‌دا بهزوڵملێکراوان ده‌کرێت». ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه وڵاتان له‌ژێر ناوى ئاینیدا هێرش بکه‌نه‌سه‌ر کورد، پێشتر رژێمه‌که‌ى سه‌دام حوسه‌ین له‌عێراق له‌ژێر ناوى سوره‌تێکى قورئانى پیرۆزدا کورده‌کانى ئه‌نفالکرد، ئه‌وه‌ش بۆ رهوایپێدان بههێرشهکهى. رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژى کۆمه‌ڵى ئیسلامى وتى «گه‌لى کورد موسوڵمانه و هیچ میلله‌تێک و گه‌لێکى تر له‌ڕووى موسوڵمانێتییهوه مافى ئه‌وه‌ى نییه موزایه‌ده به‌سه‌ر میلله‌تى ئێمه‌وه بکات، میلله‌تى کورد له‌ڕووى سیاسیه‌وه تادهوڵهتى سه‌ربه‌خۆ مافى شه‌رعى میلله‌تى کورده وه‌ک هه‌موو میلله‌تانى تر‌ى ناوچه‌که«. وتیشى «میلله‌تى کورد به‌رده‌وام قوربانى رێککه‌وتنه ژێربهژێرهکانى ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان بووه‌و ئه‌وه‌ى له‌ڕۆژئاواش رووده‌دات، دوباره پشتتێکردنى لایه‌نه زلهێزه‌کانه، هێزه کوردیه‌کانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌کارهێناوه«. رێبوار حه‌مه‌د باسى له‌وه‌شکرد، وه‌ک کۆمه‌ڵى ئیسلامى، وتویانه که پێویسته کورد خۆى ته‌بابێت و یه‌کڕیز بێت و خۆى تێکه‌ڵى ئه‌جنداى ئیقلیمى نه‌کات، چونکه وه‌ک هه‌میشه له‌کاته سه‌خته‌کاندا جێماندههێڵن. یه‌کگرتووى ئیسلامى هاوشێوه‌ى دوو پارته ئیسلامییهکهى دیکه ناڕه‌زایی ده‌رباره‌ى هێرشه‌که ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسه‌کانى ئاماده‌نین له‌باره‌ى به‌کارهێنانى پاساوى ئاین بۆ هێرشه‌که قسه بکه‌ن. شێرکۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان دوێنێ له‌کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا رایگه‌یاند «بەتوندی ئیدانەی شەڕو کوشتن لەڕۆژئاوای کوردستان دەکەین، نەفرەت لەتیرۆرو سته‌م و کاولکاری، بەهیوای دووبارەنەبونەوەی مەینەتیەکان». له‌باره‌ى به‌کارهێنانى پاساوى ئاینى بۆ هێرشه‌که له‌لایه‌ن تورکیاوه، هاوڵاتى په‌یوه‌ندى به‌چه‌ند به‌رپرسێکى ئه‌و حزبه‌وه کرد، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون قسه بکه‌ن، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یان وت کهههڵوێستى فه‌رمى حزبیان راگه‌یاندووه له‌باره‌ى هێرشه‌کانه‌وه. به‌وته‌ى ئه‌بوبه‌کر کاروانى، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، سوپاى تورکیا به‌هیچ یاسا‌و پێوه‌رێک بۆى نییه هێرش بکاته‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه، کورد له‌هه‌ر شوێنێک بێت، مافى خۆیه‌تى چاره‌نوسى خۆی دیاری بکات. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه«هێرشه‌که خراپ به‌کارهێنانى ناڕه‌واو بێ پهردهیى ئاینه‌و له‌بابه‌تێکدا که‌ئیسلام په‌یوه‌ندى پێوه‌ى نییه، چونکه زوڵم تیایدا رووده‌دات و هه‌رکه‌سێک ئاین و دین تێکه‌ڵ بکات بهزوڵمهکهى زوڵمه‌که قێزه‌ونتر ده‌کات، ئه‌وه زوڵمه به‌رامبه‌ر ئیسلامیش وه‌ک چۆن زوڵم ده‌کات به‌رامبه‌ر رۆژئاواش». ئه‌بوبه‌کر کاروانى باسى له‌وه‌شکرد، کورد نابێت کاردانه‌وه‌ى هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئیسلام، چونکه ئه‌وه خزمه‌ت به‌تورکیا و راى گشتى ناو تورکیا ده‌کات، وتى»پێویسته ئێمه‌ش بهسورهتى نه‌سر وه‌ڵامى بده‌ینه‌وه«. وتیشى»به‌کارهێنانى ناوى محه‌مه‌د، به‌شێکه له‌جوڵاندنى هه‌ست و سۆزى ئاینى بۆ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان، هاندانى سوپاکه‌ى به‌خراپه به‌رامبه‌ر ئیسلامى ده‌زانین و ئێمه‌ش ده‌بێت بزانین چۆن ئاین و دینه‌که‌مان به‌کارده‌هێنین بۆ به‌رگرى کردن له‌مافه‌کانمان».
ئەو رۆژە ٨ی تشرینی یەکەم بوو کە فۆتۆگرافەر ئالیس مارتنس چووە سوریا، ئەو گەشتەی دەکەوێتە بازنەی زنجیرە گەشتەکانی بۆ وڵاتەکە لە حەوت ساڵی رابردوودا، کە زۆرجار لەلایەن واشنتن پۆستەوە نێردراوە. ٨ی تشرینی یەکەم رۆژێک دوای ئەوە بوو کە دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا رایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێزە کەمەکەی دەکشێنێتەوە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، ئەمەش رێگەخۆشکردن بوو بۆ تورکیا تا دەستبکات بەهێرشی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر ناوچە کوردییەکان. سەرێکانی، ٨ی تشرینی یەکەم، ٥:٣٠ خولەکی ئێوارە: کۆمەڵە خەڵکێک لەبازنەیەکی گەورەدا دانیشتبوون، زۆربەیان بێزار دیاربوون و هەندێکی تریان دەچوونە سەر سەکۆکە بۆ گرتنی مایکرۆفۆنەکە و دەربڕینی بێزاریان لەبەرامبەر سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان. بەڵام کەش و میزاجی خەڵک لەسەرێکانی ئارام بوو. کوردەکان راهاتبوون لەو هەڕەشانەی کەدواجار بەرجەستە نەدەبوون. قامیشلۆ، ٩ی تشرینی یەکەم، نیوەڕۆ: لەچایخانەیەکی شارە سنوریەکەدا پیرە پیاوەکان دانیشتبوون و خۆیان خەریک کردبوو بەیاری وەرەقە و جگەرە کێشان. تەلەفزیۆنی چایخانەکە بەبەردەوامی دواین هەواڵەکانی پیشان دەدا کە لەلایەن هەموانەوە فەرامۆشکرابوو. وابڕیاربوو ئەو رۆژە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بێت بەناوی «کانی ئاشتی». بەڵام وابڕیاربوو هێرشەکە سنورداربێت بەناوچەی نێوان سەرێکانی و گرێ سپی، کە سێ کاتژمێر بەئۆتومبیل دوورە لە قامیشلۆوە. زۆربەی خەڵکی قامیشلۆ بڕوایانوابوو تورکیا بوێری ئەوەی نەبێت شارێک بکاتە ئامانج کە لەنێوان کوردەکان و رژێمی سوریا دابەشکرابوو. سەرێکانی، ٩ی تشرینی یەکەم، ٣:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆ: گەڕامەوە بۆ سەرێکانی تا ببینم ئاخۆ بیرکردنەوەی خەڵک گۆڕاوە کەئێستا هەڕەشەکانی تورکیا بوونەتە راستی. لەگەڵ ئەوەی نزیک دەبوینەوە لەشارەکە، کۆمەڵێک مینیپاسی پڕکراومان بینی بەپێچەوانەی ئێمەوە دەڕۆشتن. لەخاڵێکی پشکنیندا، خێزانێکی چوار کەسی بەهەموو شتەکانیانەوە خزابوونە بارهەڵگرێکی بچووکەوە، لەکاتێکدا ئافرەتێک دەپاڕایەوە لەئەفسەرەکان کە بهێڵن کەسوکارەکەی تێپەڕن. «سوێند دەخۆم ئێمە نامانەوێت هەڵبێین، تەنها ئەم شتانە دەبەین بۆ ماڵی خوشکەکەم لەگوندەکە و دەگەڕێینەوە»، ئافرەتەکە وای وت. لەگەڵ ئەوەی دەچوومە شارەکەوە، تەنها چەند کەسێک هەبوون لەسەر شەقامەکان. پیاوێکم بینی لەدەرەوەی دوکانێکی فیتەری راوەستابوو. لە تەنیشتییەوە دیوارێک هەبوو کە لێی نووسرابوو «یاخی ببن». ئەوکاتەی پیاوەکە دەربارەی بڕیارەکەی خۆی قسەی دەکرد کە لەسەرێکانی دەمێنێتەوە لەکاتێکدا ئەوانی تر بڕیاریاندا بڕۆن، سەیری ئاسمانم کرد و تێبینی دووکەڵم کرد کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بەسەر شارەکەوە بەجێهێڵرابوو. پیاوەکە گرنگی پێنەدا و وتی: «ئەوانە رەنگە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بن. هەمیشە بەسەرمانەوەن». بەڵام دواتر گرمەی بۆمبەکان هاتن بەر زەوی دەکەوتن. قامیشلۆ، ٩ی تشرینی یەکەم، ٩ی شەو: ئەو شەوە، کاتێک گوێمان لە تەقینەوەیەک بوو لە ئەوبەری شەقامەکە، فادی سەبری رای‌کرد تا دوکانە بچوکەکەی دابخات. پاشان تۆپە هاوەنی دووەم کەوتە حەوشەی ماڵەکەی. سەبری، کە خاوەنی سێ منداڵ بوو، لەگەڵ هاوسەرەکەی جولێت نیکۆڵا بە پارچەی تۆپەکە برینداربوون و بەرەو نەخۆشخانە بەرێکەوتن، لەگەڵ ئەوەی منداڵەکانیان کە زیانیان بەرنەکەوتبوو لە شۆکدا تەماشایان دەکرد. سەبری دەستی کردە گریان ئەوکاتەی لەسەر قەرەوێڵەیەکی نەخۆشخانە پاڵکەوتبوو، وتی: «تەنها دەمەوێت هاوسەرەکەم حاڵی باش بێت». جولێت لەهۆش خۆی چووبوو، لەدۆخێکی شڵۆقدابوو. پزیشکەکان، کە نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامدا بۆ دەرهێنانی پارچە هاوەنەکەی لەپشتیدا، دەیانوت رەنگە نەتوانێت هەرگیز جارێکی دیکە بەپێی خۆی بڕوات. قامیشلۆ، ١٠ی تشرینی یەکەم، ٩:٣٠ خولەکی بەیانی: بەیانی دواتر، داوی شەوێکی نائارام - کە دەنگی تۆپ و گولەهاوەن و ئەمبولانسی تێدا بیسترا- چووم لەو شوێنانە بکۆڵمەوە کرابوونە ئامانج. زۆربەی ئەو شوێنانەی خەڵکی سڤیلی تێدا برینداربوو بوو وادیاربوو کەنزیکەی ٥٠ مەترێک لەپێگە سەربازییەکانەوە دووربن. بەڵام وادەردەکەوت کە ئۆفیسە سیاسیەکانیش بەئامانج گیرابێت. قامیشلۆ، ١١ی تشرینی یەکەم، نیوەڕۆ لەڕۆژی دووەمی ئۆپەراسیۆنی «کانی ئاشتی»، بۆمبارانەکان لانی کەم دوو سڤیلی دیکەشیان کردە قوربانی. سارای تەمەن حەوت ساڵان بەخەستی برینداربوو لەوکاتەی تۆپێک لەدەرەوەی ماڵیان لەشەقامەکە دەدات. سارا قاچی راستی لەدەستدا و برا گەورەکەی بەناوی موحەمەد گیانی لەدەستدا. حەسەکە، ١١ی تشرینی یەکەم، ١١:٥٠ خولەکی نیوەڕۆ: لەڕۆژی سێیەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا، قوتابخانەکان کران بەپەناگە بۆ خەڵکی ئاوارە، کە زۆربەیان خەڵکی سەرێکانی بوون، بەخێرایی پڕکران لەو خێزانانەی چیرۆکی سامناک و شەوبێداری خۆیان دەگێرایەوە لەکاتی جەنگدا کەڕووبەڕووی شارۆچکەکەیان بووبوەوە. زۆربەیان دەترسان لەوەی هەرگیز نەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکەی جۆیان. «بینیمان لەعەفرین چی روویدا»، شیار بەکر عەونی وای وت کە باوکی سێ منداڵە و لەگەڵ ژن و منداڵەکانی بەسواری ماتۆڕێک لە جەنگ هەڵهاتبوون. قامیشلۆ، ١٣ی تشرینی یەکەم، ١:٥٠خولەکی نیوەڕۆ: رۆژی دواتر گەڕامەوە بۆ قامیشلۆ و بۆم دەرکەوت تەنها چەند دوکانیک کراوە بوون، لەوانەش دوکانێکی یاری منداڵان کە خاوەنەکەی بەهیوابوو ئەو ژمارە کەمە خێزانەی ئەو رۆژە سەردانیان کردبوو جەنگ بیری منداڵەکانیان ببەنەوە بەکڕینی یاریەکی نوێی منداڵان. ئێوارەی هەمان رۆژ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند رێککەوتنێکیان ئەنجامداوە لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد بۆ پاراستنیان لەتورکیا. هێزەکانی سوپای سوریا بەخێرهاتنیان دەکرا لەشارەکەدا لەگەڵ ئەوەی خەڵکەکە هاواریان بۆ دەکردن و ئاڵای سوریایان دەشەکاندەوە. بەڵام بە گەڕانەوە بۆ دێرک، کۆمەڵگەی مەسیحی شارۆچکەکە لەترسدا مابوونەوە. تا ئەوکاتە لەگەڵ ئیدارەی کورد لەپەیوەندییەکی باشدابوون وەک ئەوەی لەگەڵ رژێمی ئەسەدیشدا کێشەیان بۆ دروسستنەبوو بوو. «دەمانزانی شەڕ روونادات لەنێوان کوردەکان و رژێمدا، بەڵام ئەگەر تورکیا ئێرە داگیربکات، رژێمی سوریا دەجەنگێت بۆ ئەوەی شارۆچکەکەمان ئازاد بکات لەچەکدارە بەکرێگیراوەکان. ئەوە ئەرکی سوپای سوریایە پارێزگاریمان لێبکات»، جۆرجس لاهدو وای وت. دێرک، ١٤ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٧ی بەیانی: ئەوکاتەی کەخۆر هەڵدەهات، چوومە سەربان تا وێنەیەکی تری سوریا بگرم. ئەم شارۆچکەیە بەشێوەیەکی بەرفراوان پروشکی توندوتیژی بەرنەکەوتبوو. ئەو رۆژە شارۆچکەکە گوزارشتبوو لە لەدەستدانی هیوای خەڵک بۆ گۆڕان. بەشێکی زۆری نەوەی گەنج کۆچیان کردبوو. زۆربەی دایباب و باپیرە و داپیرەیان مابوونەوە. وەک پیاوە پیرەکە و دراوسێکەی، ژنێکی تەمەن ٦٠ ساڵان لەژێر دارێکی هەناردا لە ماڵەکەی خۆیدا دانیشتبوو کەوێنەیەکی ئەسەد هێشتا بە پەنجەرەکەیەوە بوو، ئەوەش وێنەیەکی چاوبەستی واقیعە تاڵەکەی ئێستاکەی سوریابوو.