بەریتانیا: کاوە ڕەش دانا عەبدوڵا، مێردی پێشوی ئاڤان نەجمەدین، ددانی ناوە بەکوشتنی ھاوسەری پێشووی کە دایکی چوار منداڵی خوار تەمەن ھەشت ساڵان بوو. بەپێی گێڕانەوەکانی بۆ دادگا دانا عبدوڵا، ھۆکاری کوشتنی ھاوسەرەکەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە، کەئاڤان ئاینی خۆی گۆڕیوەو بۆتە کریستان و دواتریش پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکی دیکە بەستوە. ڕۆژنامەکانی بەریتانیا دانا عەبدوڵا، بەپەنابەرێکی نایاسای ووڵای ئێران لەقەڵەم دەدەن، کەپێشتر تاوانی سێکسی لەسەر ساغ بۆتەوە بەسەر کچی خوار شازدە ساڵ، بەو ھۆیەشەوە پێشتر لەبەریتانیا سزا دراوەو دیپۆرت کراوەتەوە. لەناو دادگای باڵای شاری ستافۆردشێر، دادوەر گوێ بیستی دانا عەبدوڵا ی تەمەن٣٥ ساڵ بوو، کە ئەو چۆن بەچۆقەیەکی چێشخانە ٣٣ جار مل و جەستەی ئاڤانی بەرچەقۆ داوە، تا گیانی دەرچوە. ھەروەھا دانا عەبدوڵا، پێشتریش چەندجارێک ھەڕەشەی کوشتنی لەدایکی چوارمنداڵەکەی کردوە، بەو ھۆیەوە دانا لەژێر چاودێری پۆلیس دابوەو ئاڵقەی ئەلیکترۆنی لەپێدا بوە، بەڵام لەوکاتەدا ئاڵقەکەی قرتاندوە تا پۆلیس جێ پێی ھەڵنەگرێ. سەرباری ئەوەش ئاڤان و چوار منداڵەکەی لەناو نیشانێکی نھێنی لەشاری ستۆکنترێت ژیاون، بەڵام دانا ھەرچۆنێک بێت ئەوانی دۆزیوەتەوەو بەتۆمەتی پەیوەندی بەستن لەگەڵ پیاوێکی دیکەو بوون بە مەسیحی، ئاڤانی کوشتوە. دانا عەبدوڵا کە ھیچ ئەدرەسێکی دیاری کراوی نەبوە لەبەریتانیا، دوای ئەوەی دادگا تاوانی کوشتنکەی بەسەردا ساغ کردەوە، دەبێ لانی کەم ١٩ساڵ ٦٠ ڕۆژ لەپشت شیشی زیندانەکانەوە بەسەر بەرێت. دادگا گوێبیستی ئەوە بوو کە دانا بەتاکسی کاتژمێر ١١.٥ دەقیقەی سەرلەبەیانی گەیشتۆتە شەقامی ماڵی ئاڤان، ھەر بەو شوفێرەشی ڕاگەیاندوە کە کاتژمێرێک دواتر بێتەوە ھەڵی بگرێتەوە، پاشان تاکسیەکە کاتژمێر ١٢.١٥ پاش نیوەڕۆ ، گەڕاوەتەوە ئەوی ھەڵگرتۆتەوە. داواکاری گشتی ئاندرو سمیس، دەڵێ، دانا کاتێک سواری تاکسیەکە بوە شڵەژاوەو گوتیەتی، دەبێ لێبوخڕیت بۆ شاری لیڤەرپوڵ ھەر لەناو تاکسیەکەدا، دانا بینراوە کە سیم کارتێکی نوێی خستۆتە سەر مۆبایلەکەیی و چەند پەیوەندیەکی ئەنجامداوەو دواتر ژمارەکانی سڕیوەتەوە، دوای لەشوفێرەکەش کردوە، دەستەسڕی بداتی بۆ ئەوە دەستی پێ خاوێن بکاتەوە. زەنگی مەترسی دیارنەمانی ئاڤان ئەو کاتە دەرکەوت، کەئەو نەچوە بەدوای ھێنانەوەی منداڵەکانی لەقوتابخانە کاتژمێر٤. بۆیە کارمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی، پۆلیس ئاگادار دەکەنەوەو ئاڤان لە ژووری چێشتخانەی ماڵەکەیداو لەناو خەڵتانی خوێندا، بەسەر دەم و چاودا کەوتوەو دەدۆزرێتەوە. ڕۆژی داھاتوو تۆمەتباری داواکراو دانا عەبدوڵا، دەچێت بۆ سەنتەری شاری گڵاسگۆ، لەبنکەیەکی پۆلیس داوادەکات کە ئەو خۆویستانە دەیەوێت بەریتانیا بەجێ بھێڵێت و ھاوکاری بکەن بۆ گەڕانەوە، بەھۆی ئەوەی ڕەوشی بەنابەری ڕەتکراوەتەوە، بەڵام لەبەرامبەردا کارمەندانی پۆلیس ئەو قۆڵبەست دەکەن. خوشکی قوربانیەکە دەڵێ: کوشتنی ئاڤان کاریگەری قوڵی لەسەر خێزانەکەمان ھەبووە، کوشتنی ئەو وەک ئەوەیە کە ھەموو خێزانەکەمانی کوشتبێ. دادگا گوێبیستی شکات لێ کراو بوو، کەئەو پێشتر دوو پەلاماری جنسی کردۆتە سەر کچێکی تەمەن خوار تەمەن سێزدە ساڵ، لەساڵی ٢٠١٣ بەو ھۆیەشەوە ١٥ مانگ سزا دراوە، دواتر دیپۆرتکراوەتەوە. دادوەر مایکڵ جیمبەز دەڵێ "ئەوە تاوانێکی دڕندانەو کارێکی پلان بۆ داڕێژراو بووە، بەکار ھێنانی چەقۆیەک بۆ کوشتنی دایکی ئەو چوار منداڵە، کەلەسۆزی دایکایەتی بێ بەش بوون، لەخوار تەمەنی ھەشت ساڵان". وتیشی "تۆ پاڵەپەستۆت خستۆتە سەری تاھاوکاریت بکات لە دژی دیپۆرتکردنەوەت، دوای ئەوەی کەیسەکەت شکستی ھێناوە. ھەرەھا بەھۆی گوڕینی ئاینەکەی بۆ مەسیحی و پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکی دیکە، لەگەڵ تۆ نەگونجاوە، تۆش ئەو تاوانەت ئەنجامداوە. دواتر ویستوتە لەسزاکەی دەرباز بێت، بەوھۆیەوە ویستوتە خۆت دیپۆرت بکەیتەوە بەشێوەیەکی ئارەزوو مەندانە." "تۆ کەسایەتیەکی باش نیت، چونکە پێشتریش تاوانی جنسیت ئەنجامداوەو دیپۆرت کراویتەوە، بەڵام جارێکی دیکە بەنایاسایی گەڕاویتەوەو تاوانێکی دڕندانەو ترسناکت ئەنجام داوە". دادوەر دەڵێ، "ڕستەیەک کەتاوانی کوشتنە سزاکەی لە پازدە ساڵەوە دەست پێ دەکات، بەڵام بڕیاری دادوەرانەی من لەو ڕوانگەیەوەی تۆ پلانی زۆر‌و ورد‌و ترسناکت ھەبووە، کە تاوانی سێکسی و دیپۆرتکردنەوەت و گەڕانەوەی نایاسای و پاشان کوشتن بەچەقۆو خۆ دەربازکردن لەتاوانەکەی، بڕیارمدا سزای لانی کەم ١٩ ساڵ و ٦٠ ڕۆژ زیندانیت بۆ دەردەکەم. تۆ کە ئێستا ١٨٠ ڕۆژت لەزیندان بەڕێ کردوە، واتا ١٨ساڵ و ٢٤٥ ی دیکە، دەبێ لەناو قەفەزی زیندان بەڕێ بکەیت".
هاوڵاتى، لۆڤا محەمەد ئارەزوو تۆفیق ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵی شاری سلێمانیە، ئەو ماڵە بچووکەکەی خۆی کردووە بە کارگەیەک بۆ دروستکردنی کڵاش و پاپوچی ژنانە. ئارەزوو ماوەی سێ مانگە دەستی کردووە بە کڵاش چنین و دروستکردنی پاپوچی ژنانە و ماڵەکەی خۆی کردووە بە کارگەیەک و کڵاش و پاپوچ بە ڕەنگ و قەبارە و دیزاینی جیاواز دروستدەکات. ئارەزوو دایکی دوو منداڵە و لە سەرەتادا ماوەی ساڵێک سەرقاڵی شلیلە چنین بووە و لە ماوەی کارکردنیدا لە شلیلەدا، چەندین کەلوپەلی جیاوازی دروستکردووە وەکو جانتا و کڵاو و عەزی و پێڵاوی منداڵانی دروستکردووە و شارەزاییەکی باشیشی تێیدا پەیداکردووە و توانیویەتی لەو کارەیدا داهاتێکی باشی دەستبکەوێت، بەڵام دواتر دەستدەکات بە کاری دروستکردنی کڵاش و پاپوچی ژنان و کچان. دوای ئەوەی دایکی ئارەزوو داوا لە کچەکەی دەکات کە وەک چۆن لە کاری شلیلەدا توانای باشی هەیە و کاردەکات، بەهەمانشێوە خۆی فێری کاری چنینی کڵاش و پاپوچی ژنان و کچان بکات.هەربۆیە ئارەزوو. دوای بڵاوبوونەوەی ڕیکلامێک کە تایبەتە بە خولی فێربوونی چنینی کڵاش و پاپوچ، بڕیار دەدات کە بەشداری بکات و خۆی فێری ئەو هونەرە بکات. دوای تێپەڕبوونی بە چوار ڕۆژ لە خولەکەدا ئارەزوو شارەزایی تێدا پەیدا دەکات. ئەوە ماوەی سێ مانگە ئارەزوو دەستی کردووە بە کڵاش چنین و پاپوچی ژنانە. دیارە کڵاش چنینەکەی ئارەزوو جیاوازییەکەی ئەوەیە کە کڵاشی ژنانە دەچنێت کە بە شێواز و ڕەنگەکانی جیادەکرێتەوە. بۆ کڵاشی ژنانە ڕەنگی جیاواز بەکار دەهێنێت و بۆ کڵاشی پیاوانەش تەنها ڕەنگی سپی دەچنێت. هەروەها پاپوچەکانیشی جیاوازن، لەبەرئەوەی پاپوچەکانیش بەهەمان شێوە بە پەتی کڵاش دروستی دەکات بەڵام بە دیزاینی جیاواز و بە پاژنەی بەرز و بە پێشی کراوە و داخراو، وە بە قەبارەی جیاواز. ئارەزوو سەبارەت بە کارە نوێیەکەی کە درووسکردنی پاپوچە ڕایگەیاند «ئەو کەلوپەلانەی کە بۆ چنینی کڵاشێک یاخود پاپوچێک پێویستمە هاوسەرەکەم لە بازاڕ بۆم دەست دەخات و منیش بەو بیرۆکانەی کە بە خەیاڵمدا دێت دروستیان دەکەم و بە قەبارەی جیاواز و بە ڕەنگی جیاواز». زیاتر دەشڵێت «بەشداریم لە هیچ پێشانگایەکدا نەکردووە، چونکە کارەکەم تازەیە، بەڵام لە داهاتوودا بۆ ناساندنی کارەکەم بەشداری دەکەم، لە ئێستادا تەنها کەسانی چواردەورم کارەکەم دەزانن و لێم دەکڕن. بەهۆی ڕیکلام کردنیش لە پەیجەکەم و گروپەکانەوە، جارجار داواکاری دروستکردنی کڵاش و پاپوچم بۆ دێت، کچان کە داوای دەکەن، دەڵێن جلی کوردیەکەمان بۆ نەورۆز بەم ڕەنگەیە تۆش بەو ڕەنگە کڵاشەکەمان بۆ بچنە، ئیتر منیش بۆیان دەچنم». ئارەزوو جگە لەم ئیشە، هیچ ئیشێکی دیکەی نیە کە ببێتە داهاتێک بۆی. بۆیە هەوڵدەدات زیاتر پشت بەم کارەی ببەستێت و بە خەڵکی ئاشنابکات و بیکاتە کارێک کە پشتی پێ ببەستێت، وەکو داهاتێکی سەرەکی.
هاوڵاتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، به‌رده‌وامى ده‌ده‌ن به هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه‌کانیان به مه‌به‌ستى ریشه‌کێشکردنى شانه نوستووه‌کانى داعش، دواى ئه‌وه‌ى له مانگى رابردودا، دوایین پێگه‌ى ئه‌و رێکخراوه‌یان له سوریا کۆنتڕۆڵکرده‌وه. دواى 20 رۆژ لهپێکدادانى به‌رده‌وام، مانگى رابردوو هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات به پاڵپشتى هێرشه ئاسمانییه‌کانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى، گوندى باغۆزیان له پارێزگارى دێره زور له باکورى سوریا کۆنتڕۆڵکرده‌وه، که دوایین پێگه‌ى داعش بوو له سوریا. له‌و ماوه‌یه‌دا به هه‌زاران چه‌کدارى داعش و خێزانه‌کانیان خۆیان راده‌ستى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده کرد و له که‌مپێکدا جێگیرکراون. نورى مه‌حمود وته‌بێژى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) که پێکهێنه‌رى سه‌ره‌کى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراته، به راگه‌یاند، له‌رووى جوگرافییه‌وه توانیویانه به هه‌ماهه‌نگى هاوپه‌یمانان، کۆتایی به رێکخراوى داعش بهێنن، به‌ڵام هێشتا له‌رووى فکرییه‌وه، ئه‌و رێکخراوه کۆتایی نه‌هاتووه و پێویستى به‌کارى زیاتره بۆ کۆتایی پێهێنانى. وتیشى «له‌دواى شه‌ڕى باغۆزه‌وه، هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه‌کانى هه‌سه‌ده و هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن، بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ى شانه نوستووه‌کانى داعش و کۆتایی هێنان به داعش له‌سه‌رجه‌م رووه‌کانه‌وه«. هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات که تێکه‌ڵه‌یه‌که له هێزى کوردى و عه‌ره‌ب و سریانى ساڵى 2015 دامه‌زرێنرا، به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئه‌زموونى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى باکور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا و کۆنتڕۆڵى سێیه‌کى خاکى سوریاى به‌ده‌سته‌وه‌یه. به‌درێژایی شه‌ڕى دژى داعش ئه‌و هێزانه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشه‌وه پاڵپشتى کراون و پڕچه‌ک کراون، له‌کاتێکدا ئه‌و هێزانه له‌لایه‌ن تورکیاوه به درێژکراوه‌ى په‌که‌که داده‌نرێن، ئه‌وانیش ئه‌وه ره‌تده‌که‌نه‌وه. له‌ساڵانى شه‌ڕى دژى داعشدا هه‌سه‌ده به پاڵپشتى هاوپه‌یمانان چه‌ندین پێگه‌ى سه‌ره‌کیی ژێر ده‌ستى داعشیان کۆنتڕۆڵکردووه‌ته‌وه، که دیارترینیان شارى ره‌ققه‌ى پایته‌ختى رێکخراوى داعش بوو. نورى مه‌حمود باسى له‌وه‌کرد، هێزه‌کانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى ره‌وا پێکهێنراوه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر کاره‌کانیان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێک که بکرێته سه‌ریان. له‌شه‌ڕى کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى باغۆزدا، نزیکه‌ى 70 هه‌زار چه‌کدارى داعش و خێزانه‌کانیان، خۆیان راده‌ستى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده کردووه و زیندانى کراون، تائێستاش دیار نییه ئه‌و پرسه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. ئیداره‌ى باکور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا داواى پێکهێنانى دادگایه‌کى نێوده‌وڵه‌تى کردووه له باکورى سوریا، به‌مه‌به‌ستى دادگاییکردنى ئه‌و چه‌کدارانه‌ى داعش. نورى مه‌حمود وتى «ئه‌و که‌سانه ژماره‌یان به‌هه‌زاران ده‌بێت و به‌شێکى زۆریان چه‌کدارى بیانى داعشن و تیرۆریستى نێوده‌وڵه‌تین، بۆیه پێویسته له دادگایه‌کى نێوده‌وڵه‌تیدا، دادگایی بکرێن و سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت». وتیشى «دادگاى ناوچه‌یی باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا، له‌و رووه‌وه کارى خۆی ده‌کات، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و چه‌کدارانه‌ى داعش له‌چه‌ندین وڵات تاوانیان کردووه، پێویسته لهدادگایهکى نێوده‌وڵه‌تی دا سزا وه‌ربگرن». به‌مه‌به‌ستى دروستکردنى دادگایه‌کى نێوده‌وڵه‌تى، ئیداره‌ى باکورى سوریا لیژنه‌یه‌کى پێکهێناوه و داواکه‌یان خستووه‌ته به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمى وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه. نورى مه‌حمود باسی له‌وه‌کرد، کاره‌کانى لیژنه‌که به‌رده‌وامه‌و داواکه‌یان خستووه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. جه‌ختیشیکرده‌وه، بوونى ئه‌و چه‌کداره زۆره‌ى داعش کێشه و بارێکى قورسى له‌سه‌ر شانیان دروستکردووه و پێویسته ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت «له تواناى ئیداره‌ى باکورى سوریادا نییه به‌ته‌نها ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بکات، ئه‌وه‌ش کێشه‌یه‌کى قورسه که روبه‌ڕوومان بووه‌ته‌وه«. به‌رپرسانى ئیداره‌ى رۆژئاواى کوردستان، تا ئێستا چه‌ند جارێک داوایان له‌و وڵاتانه کردووه ئه‌و چه‌کداره بیانیانه وه‌ربگرنه‌وه که خه‌ڵکى ئه‌و وڵاتانه‌ن و چونه‌ته ریزه‌کانى داعشه‌وه و له ئێستادا له‌لاى ئه‌وان زیندانى کراون، به‌ڵام جگه له عێراق، هیچ وڵاتێک ئاماده‌یی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى چه‌کداره بیانییه‌کان ده‌رنه‌بڕیوه. وته‌بێژى یه‌په‌گه رایگه‌یاند، ئه‌وان به‌پێی پره‌نسیپى ئه‌خلاقى خۆیان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا ده‌که‌ن، له‌چوارچێوه‌ى حقوق و واجبدا، به‌ڵام پێویسته ئه‌و پرسه له‌رووى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزرێته‌وه و وڵاتانى دیکه‌ش ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى خۆیان له‌و باره‌یه‌وه به‌جێبهێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات، توانییان کۆتایی به بوونى سه‌ربازى داعش بهێنن به پاڵپشتى هاوپه‌یمانان، به‌ڵام هێشتا ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ژێر کۆنتڕۆڵى ئه‌و هێزه‌دایه، له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى له‌شکرکێشى تورکیادایه. سوپاى تورکیا ماوه‌ى چه‌ند مانگێکه به‌رده‌وام هێزى سه‌ربازى بۆ سه‌ر سنوره‌کانى باکور و رۆژئاواى کوردستان ده‌نێرێت، له‌دواى کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى باغۆزیشهوه له‌و پڕۆسه‌یه به‌رده‌وامه. به‌ڵام مانه‌وه‌ى به‌شێک له هێزه‌کانى ئه‌مریکا، له‌ناوچه‌کانى ژێر ده‌ستى هه‌سه‌ده جۆرێک له دڵنیایی پێداون که تورکیا به ئاسانى نه‌توانێت له‌شکرکێشى بکاته سه‌ر ناوچه‌کانیان. وته‌بێژى یه‌په‌گه وتى «ئێمه دوژمنى تورکیا نین و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى سیاسی و دیبلۆماسیداین، کێشه‌که تورکیا نییه به‌ڵکو ئه‌ردۆغان و ئه‌که‌په‌یه که هه‌ڕه‌شه له کورد ده‌که‌ن له‌هه‌ر شوێنێک بێت». وتیشى «تورکیا به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه‌کانى هه‌ر ده‌رفه‌تێکى بۆ بێته پێش ره‌نگه هێرش بکات، به‌ڵام مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا گرنگه بۆ رێگرى له‌و هێرشانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه به‌ره‌نگارى هه‌ر هێرشێک ده‌بینه‌وه که بکرێته سه‌رمان». پێش کۆتایی هێنان به داعش و کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى باغۆز، کوردانى رۆژئاواى کوردستان دانوستانى ناڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ سوریا ده‌ستپێکرد، له‌رێگه‌ى مۆسکۆوه به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌باره‌ى ناوچه‌کانى ژێر ده‌ستیان و نه‌خشه رێگایه‌کیان راده‌ستى سوریا کرد. تا ئێستا دیمه‌شق، وه‌ڵامى نه‌خشه رێگاکه‌ى نه‌داونه‌ته‌وه، که یه‌کێک له خاڵه‌کانى، تایبه‌ته به‌وه‌ى هێزه‌کانى هه‌سه‌ده بکرێنه چوارچێوه‌ى سوپاى سوریاوه، به‌مه‌به‌ستى پاراستنى سنوره‌کانى سوریا له‌هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر دیمه‌شق مافه‌کانى کورد و پێکهاته‌کان گره‌نتى بکات له ده‌ستورێکى نوێ‌دا و ئیداره‌ى خۆبهڕێوهبهرییهکهشیان پارێزراوبێت له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و وڵاته‌دا. نورى مه‌حمود وتى «ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات، له‌گه‌ڵ سوریا بکهوێـه دانوستان و مافه‌کانى کورد و پێکهاته‌کانى تر، له چوارچێوه‌ى چاره‌سه‌رێکى سیاسی‌دا و له ده‌ستوردا بچه‌سپێنرێت، هه‌ر بڕیارێک بده‌ن ئێمه پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بین». باسى له‌وه‌شکرد، سوپاى سوریا ئێستا سوپایه‌کى نیشتیمانى نییه، به‌ڵکو سوپاى رژێمى سوریایه، به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا هه‌رگیز نابن به به‌شێک له‌و سوپایه، به‌ڵکو ده‌بێت ببێته سوپایه‌کى نیشتیمانى بۆ هه‌موو سوریا. کوردانى سوریا له نه‌خشه رێگاکهیاندا داواى سیستمى فیدراڵییان کردووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى سوریا، به‌ڵام به‌رپرسانى دیمه‌شق ئه‌و داوایه به دابه‌شکردنى وڵاته‌که‌یان داده‌نێن و ره‌تیان کردووه‌ته‌وه. له‌دواى کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى باغۆزه‌وه، کوردانى سوریا هه‌وڵه‌کانیان چڕکردووه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌رى سیاسی قه‌یرانى سوریا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌فته‌ى رابردوو سێیه‌مین دیدارى سورى – سورى یان ئه‌نجامدا. له‌و دیداره‌دا جه‌ختکرایه‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى سیاسی قه‌یرانى سوریا و ده‌ستبه‌رکردنى مافه‌کانى کورد و پێکهاته‌کان له ده‌ستورى نوێی سوریادا.
هاوڵاتى پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، هۆکاری بەدەستنەهێنانی سەرجەمی ئەو شارەوانییانەی باکوری کوردستان کە قەیومیان بەسەردا سەپێنرابوو، دەگەرێنێتەوە بۆ کاریگەری دەنگی ئەو هەزاران سەرباز و پۆلیسەی لەلایەن تورکیاوە، که لە بەشێک لەو ناوچانە جێگیرکراون. بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکوری کوردستان کە رۆژی ٣١ی ئازار بەڕێوەچوو، لەکۆی نزیکەی ١٠٠ سەرۆک شارەوانی کە لەهەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٢٠١٤دا هەدەپە بەدەستی هێنا و دواتر قەیوم لەجێگەیان دانرا، هەدەپە زیاتر لە نیوەی ئەو شارەوانییانەی بەدەستهێناوەتەوە. بەپێی ئەنجامەکان، هەدەپە ٥٨ سەرۆک شارەوانی بەدەستهێناوە، کە لە هەشت پارێزگا و ٥٠ قەزا پێکهاتوون، لەکاتێکدا لە هەڵبژاردنی ٢٠١٤دا ٩٩ سەرۆک شارەوانی بەدەستهێنابوو. هەدەپە لە هەشت پارێزگا، سەرۆکایەتی شارەوانی ناوەندی پارێزگاکانی بردووەتەوە کە پێکهاتوون لە (ئامەد، وان، مێردین، ئێله، سرت، جولەمێرگ، قەرس، ئیدر). حەسەن ئۆزگەنوش پەرلەمانتاری هەدەپە بە هاوڵاتى راگەیاند، هیوایان دەخواست کە بیانتوانیایە سەرجەم ئەو شارەوانییانە بەدەستبهێننەوە کە قەیومیان بەسەردا سەپێنرابوو، بەڵام توانییان بەشێکی بگەڕێننەوە، بەهۆی ئەوەی لەژیر فشارێکی زۆری ئەکەپە و مەهەپەدا بوون. وتیشی «سەرباز و پۆلسی زۆر لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ هەندێ لە ناوچەکانی باکوری کوردستان نێردرابوو، وەکو شرنا‌خ و قلا‌بان کە رۆڵیان هەبوو لە گۆڕینی ئەنجامەکان، جگە لەوەش پڕۆسەکە لەو ناوچانە، بە خاوێنی بەرێوەنەچووە و بەشێک لە دەنگدەران لەژێر فشاردا بوون». حەسەن ئۆزگەنوش باسی لەوەشکرد، هەدەپە بەگشتی چەند ساڵێکە لەژیر فشارێکی زۆردایە و بەهەزاران سەرکردە و پەرلەمانتار و لایەنگری دەستگیرکراوە لەلایەن دەوڵەتەوە، بۆیە ئەنجامەکان بەو شێوەیە نەبووە کە چاوەڕوانیان دەکرد. هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بۆ هەدەپە لەکاتێکدابوو، ئەو حزبە لەژێر فشارێکی توندی دەوڵەتدا بوو، بەشی زۆری سەرکردەکانی خرابوونە زیندانەوە. لەساڵی ٢٠١٦ەوە تورکیا هەڵمەتێکی گەورەی دەستگیرکردن و زیندانیکردنی بەرپرس و هاوسەرۆک و پەرلەمانتار و ئەندامانی هەدەپەی دەستپێکردووە و تا ئیستاش پرۆسەکە بەردەوامە، لەو ماوەیەدا زیاتر لە ١٠ هەزار کەس دۆسیەیان بۆ کراونەتەوە و خراونەتە زیندانەوە. هەدەپە لەم هەڵبژاردنەدا لەبەشێک لە ناوچەکانی باکوری کوردستان پاشەکشەی کردووە کە دیارترینیان شاری شرناخە کە ئەکەپە سەرۆکی شارەوانی ناوەندی شارەکەی بردووەتەوە، بەڵام شەش ناحیەکەی سەر بەو شارە سیانیان لەلایەن هەدەپە و سیانی دیکەیان ئەکەپە بەدەستی هێناون. شرنا‌خ لەچەند ساڵی رابردوودا شوێنی پێکدادانی راستەوخۆ و شەڕی کۆڵان بەکۆڵانی سوپای تورکیا و پەکەکە بوو، بەهۆیەشەوە بەتەواوی لە شوێنێکی نیشتەجێبوونی چڕەوە گۆڕا بۆ ناوچەیەکی سەربازی و زۆربەی دانیشتوانەکەی هەڵهاتن و ماڵەکانیان جێهێشت. بەدرێژایی ئەم چەند ساڵەی دوایی و تا ئێستاش تورکیا هێزێکی زۆری لەو شارە جێگیرکردووە و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەو شارەو ناوچەکانی دەوروبەری ئەنجام دەدات. عومەر ئۆجەلان پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە هاوڵاتى راگەیاند، سەرباز و جەندرمە و پۆلیس و خەڵکێکی زۆری سەر بە پارتی داد‌و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار لەو ناوچانە جێگیرکرابوون، بەتایبەتی لە شرنا‌خ، کە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن هەبووە. وتیشی «ئەوان فشاری زۆریان لەو ناوچانە دروستکردووە، بۆیە ئەنجامی هەڵبژاردن بەو شێوەیە بووە لەو ناوچانە، خەڵکێکی زۆریش ناوچەکانیان چۆڵکردووە». سەرەڕای بەدەستنەهێنانەوەی بەشێک لەو شارەوانیانەی باکوری کوردستان لەلایەن هەدەپەوە، کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە قەیومیان بەسەردا سەپێنرابوو، ئەو پارتە توانی لەم هەڵبژاردنەدا ببێتە هێزێکی دیار، کاتێک پشتیوانی لە کاندیدەکانی جەهەپە کردوو بەو هۆیەشەوە پارتی دەسەڵاتدار، لەچەند گەورە شارێکی وەکو ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە شکستی هێنا. ئەو شکستە گەورەترین بوو کە بەر پارتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بکەوێت، لەو کاتەوە کە لەساڵی ٢٠٠٢ەوە دەسەڵاتی لەو وڵاتە گرتووەتە دەست. عومەر ئۆجەلان وتی «دەوڵەت و ئەکەپە توندترین فشاریان خستبووە سەر هەدەپە، تا نەتوانێت دەنگ بەدەست بهێنێت و گورزی گەورەمان بەربکەوێت بەتایبەتی لە باکوری کوردستان، بەڵام ئێمە توانیمان لەشارە گەورەکان، گورزی گەورە لە ئەکەپە بدەین، کاتێک پشتیوانی جەهەپەمان کرد». جەختیشیکردەوە، ئەنجامی هەڵبژاردن و شکستی ئەکەپە لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ دەریخست کە هەدەپە هێزێکی گەورەیە «ئەم هەڵبژاردنە هێزی هەدەپەی دەرخست کە دەنگی یەکللاکەرەوەیە، ئێستا ئیتر دەبێت حسابی تایبەت بۆ هەدەپە بکەن». دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکان تا ساڵی ٢٠٢٣ هیچ هەڵبژاردنێکی دیکە لە تورکیا بەڕێوەناچێت، بۆیە هەموو پارتەکان چاویان لەم هەڵبژاردنە بوو تا هەژموونی خۆیان بۆ چوار ساڵی داهاتوو بسەپێنن، بەتایبەت کە لەدوای گۆڕینی سیستەمی سیاسییەوە لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی، گرنگی پێگەی شارەوانییەکان زیاتر بووە. لەم هەڵبژاردنەدا، هەدەپە بۆ یەکەمجار لەگەڵ حەوت پارتی دیکەی کوردی‌دا، بەهاوپەیمانێتییەک بەشداری هەڵبژاردنیان کرد، هەروەها ئەکەپە و مەهەپە بە هاوپەیمانێتی کۆمار بەشدار بوون و جەهەپە و ئی پارتیش لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی میللەتدا بەشداربوون. هەرچەندە هەدەپە هیچ هاوپەیمانێتییەکی فەرمی لەگەڵ جەهەپەدا نەبوو، بەڵام هەماهەنگییان هەبوو بۆ ئەوەی پشتیوانی لە کاندیدەکانی یەکتر بکەن، تا شکست بە کاندیدەکانی هاوپەیمانی کۆماری دەسەڵاتدار بهێنن لە زۆترین ناوچەدا، بەتایبەت لە شارە گەورەکاندا. لە ئێستادا پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی ئەنجامەکانە، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە پاشەکشەی تێدا کردووە لە باکوری کوردستان و دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، جارێکی تر لەو ناوچانە پاشەکشە نەکات. پەروین بووڵدان و سەزای تەمەللی هاوسەرۆکانی گشتیی پارتیی دیموکراتیی گەلان هەدەپە، لە پەیامێکی هاوبەشدا رایانگەیاند هەڵبژاردن تەواو بوو. فشارەکان لەسەر هەدەپە لە بەرزترین ئاستدا بوون. بەڕێوەبەر، ئەندام و لایەنگرانی ئێمە دەستگیر و زیندانی کران. هەروەها بایکۆتی ڕاگەیاندن، بە شێوەیەک لەسەر ئێمە هەبوو کە لە مێژوودا نەبینراوە. سەرەڕای ئەوەش پارتییەکەمان سەرکەوت». ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئیرادەی گەل لە دژی سیاسەتی قەیوومەکان دەرکەوتووە. لە لایەکی دیکەشەوە هاوپەیمانەتیی ئاکەپە-مەهەپە شکستی هێنا. ئەمە لاپەڕەیەکی نوێی هەڵدایەوە. هەدەپە لەبەشێک لە ناوچەکانی باکوری کوردستان دەنگەکانی کەمیکردووە و لەبەرانبەردا دەنگەکانی ئەکەپە زیادیکردووە، بەو هۆیەشەوە بەشێک لەو شارەوانییانەی لەدەستدا کە چاوی لە بەدەستهێنانیان بوو. حەسەن ئۆزگەنۆش پەرلەمانتارەکەی هەدەپە وتی «هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامەکان دەکەین و پرۆسەیەکی نوێ دەستپێدەکەین». هەروەها هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپە، لە پەیامەکەیاندا جەختیان کردووەتەوە، لە هەندێک شوێن هەدەپە پاشەکشەی کردووە «لە ماوەیەکی کورت‌دا دەربارەی ئەو شوێنانەی لەدەستدراون هەڵسەنگاندن دەکرێت و کەموکوڕی و هەڵەکان دەستنیشان دەکرێن و ڕوونکردنەوەی پێویست لەوبارەیەوە دەدرێت. با هیچ کەس گومانی لەوە نەبێت».
سەرچاوە:عەرەبی جەدید وەرگێرانی: هیوا عەبدوڵا رۆژی دووشەممە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا، جیاکردنەوەی %99.65 دەنگەکانی راگەیاند، بەپێی ئەنجامەکان لە سێ گەورەترین شاری تورکیا، پارتی داد‌و گەشەپێدان دوچاری شکست بووەتەوە، بەپێی ئەنجامەکان لە ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بە زیاتر لە 27 ھەزار و 315 دەنگ لە پێش بیناڵی یڵدرمی کاندیدی ئاکەپارتییەوەیە. هاوکات هەر بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لە شاری ئەنقەرە دووەم گەورە شاری تورکیا، کاندیدی جەهەپە پێش ئاک‌پارتی کەوتووە و %50.9ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە لە کاتێکدا ئاک‌پارتی %47.6 بەدەستهێناوە. لەشاری ئیزمیریش کە سێیەم گەورە شاری تورکیایە، ئاکەپە شکستی هێناوە و جەهەپە زۆرینەى دەنگەکانى بەدەستهێناوە. ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە ئێوارەی یەکشەممە راگەێندرا، پارتی داد‌و گەشەپێدان رووبەڕووی شکستێکی گەورە کردەوە، بەجۆرێک دەنگدەرانی ئەستەنبوڵ کە پایتەختی ئابوری تورکیایە و ئەنقەرەش کە پایتەختی سیاسیە دەنگی بە کاندیدی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆندا و ئیزمیریش وەکو ناوەندی هەرە بەهێزی ئۆپۆزسیۆن مایەوە. سوپرایزی ئەم هەڵبژاردنە لە دەستدانی شارەوانیی ئەنقەرەی پایتەخت بوو کە 16 ساڵە بەدەست ئاکپارتییەوەیە. لەو هەڵبژاردنەدا کاندیدی جەهەپە بەسەر کاندیدی ئاکپارتیدا لە ئەنقەرە سەرکەوت. ئەو ئەنجامانەش پرسیاری ئەوە دروست دەکەن هۆکار چی بوو خەڵکی سێ گەورەترین پارێزگای تورکیا پارتی داد و گەشەپێدانی رەتکردەوە، ئەنجامێک کە ماوەی 17 ساڵە روبەڕووی ئاک‌پارتی نەبوەتەوە. بەڕای چاودێرانی دۆخی تورکیا، هۆکارەکانی شکستی ئاک‌پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بۆ 5 هۆکار دەگەڕێتەوە: هۆکاری یەکەم: دۆخی ئابوری دۆخی ئابوری کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر هاوڵاتیان هەبوو، دابەزینی بەهای لیرەی تورکی و بەرزبونەوەی نرخی پێداویستییەکان، تەنانەت بەرزبونەوەی نرخی سەوزە و میوە، ریزبەستنی خەڵکی لەبەردەم بارەگاکانی پارتی دەسەڵاتدار بۆ دەستکەوتنی پێداویستی بە نرخێکی هەرزانتر، خەڵکی تورکیا هەستیکرد بەرەو سەردەمی هەژاری هەنگاو دەنێت دوای چەند ساڵێکی خۆشگوزەرانی. کاریگەری دۆخی ئابوری بەتایبەت لە ناوچەکانی رۆژئاوای تورکیا، کاریگەرییەکی زۆرتری کردە سەر هەڵبژاردنەکە، چونکە بە ناوچەیەکی پێشکەوتو دادەندرێت بەراورد بە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی تورکیا، بەڵام سەرکەوتنی ئاک‌پارتی بەسەر پارتی دیموکراتی گەلان لەسێ پارێزگای زۆرینە کوردنشین، ئاستی دەنگەکانی ئاک‌پارتی بەشێوەیەیکی گشتی وەک خۆی هێشتەوە. هۆکاری دووەم شکستی گوتاری سیاسی شکستی گوتاری سیاسی ئاک‌پارتی و هاوپەیمانەکانی کە سەرنجیان خستبوەسەر گرینگی مانەوەی ئاک‌پارتی لە حوکم و مانەوەی دەوڵەت. بابەتێک کە لەسەرەتادا پارتی بزووتنەوەی نەتەوە پەرستی تورکیا کە هاوپەیمانی سەرەکی ئاک‌پارتی بوو بانگەشەی بۆ دەکرد، لە کۆتایدا بوو بە گوتاری سەرەکی هاوپەیمانی کۆمار، ئەو گوتارە بەلای بەشێکی دەنگدەرانەوە جێگای رەخنە بوو. پێیان وابوو کە ئەوە ئاماژەیە بۆ شکستی سیاسی. هۆکاری سێیەم بەکارهێنانی زمانی هەڕەشە لە هەڵبژردنەکەی رۆژی یەکشەممە، بەکارهێنانی زمانی هەڕەشە کە سەرۆک کۆمار پشتی پێ بەستبوو، هەروەها سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا سەرکردەکانی کوردی بە» تیرۆریست» ناوبرد، ئەوەش وایکرد دەنگدەرانی کورد لە هەندێ ناوچەی تورکیا زیاتر لە ئاک‌پارتی دوربکەونەوە. هۆکاری چوارەم رێکەوتنێکی پێشوەختەوە رێکەوتنێکی پێشوەختەوە هەبوو، کە بریتی بوو لە دەنگدانی لایەنگرانی پارتی دیموکراتی گەلان بە کاندیدی ئۆپۆزسیۆن لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە، ئەوەش وایکرد دەنگەکانی پارتی داد و گەشەپێدان بەراورد بە دەنگەکانی پارتی گەلی کۆماری لە کەمی بدات و دەنگی کورد یەکلاکەرەوە بوو. هۆکاری پێنجەم رووداوی مزگەوتەکەی نیوزلەندا بەگوێرەی ڕای چاودێران پەیوەندی رووداوی هێرشکردنەسەر مزگەوتێک لە نیوزلەندا کە بووە هۆکاری گیانلەدەستدانی زیاتر لە 50 کەس، وەکو کەمپەینی بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەو رووداوە لە ناو بەشێکی زۆری خەڵک کە بەشداری هەڵمەتی بانگەشەیان کرد، بووە جێگای رەخنە، چونکە پارتی داد و گەشەپێدان دەویست ئەو رووداوە بەکاربهێنێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن. لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا رێککەوتنی لایەنەکان هاوکێشەی هەڵبژردنی گۆڕی. مەهەپە هیچ کاندیدێکی بۆ سەرۆک شارەوانی 27 گەورەشارەوانی تورکیا دیارینەکردبوو، لە کاتێکدا ئاکپارتیش هیچ کاندیدێکی بۆ سەرۆکشارەوانی سێ گەورە شارەوانیی ئەدەنە، مێرسین و مانیسا دانەنا. هەرچی جەهەپە و ئی پارتیشن لەسەر پشتیوانیکردنی یەکدی لە 22 گەورە شارەوانی رێککەوتبوون. جەهەپە 12 کاندیدی دیاریکردبوو و لە 10 شارەکەی دیکەش پشتگیری لە کاندیدەکانی ئی پارتی دەکرد. لە 51 پارێزگاکەی دیکەش رێککەوتنیان لەسەر 27 شارەوانی کردبوو. رۆژی یەکشەممە 31ـی ئازار هەڵبژاردنی شارەوانیەکان لە 81 پارێزگای تورکیا بەڕێوەچوو کە تێیدا 57 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، لەو ژمارەیە 1.2 ملیۆن کەسیان بۆ یەکەمجار بوو دەنگیان دەدا. دەنگدانی ئەمجارەی تورکیا لەکاتێکدا بەڕێوەچوو کە دۆخی ئابووریی تورکیا باش نەبوو، رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا 20٪ـە و بەهای لیرەش بە رێژەی 30٪ دابەزیوە. هەر ئەمەش وایکرد ململانێی نێوان هاوپەیمانێتی کۆمار و هاوپەیمانێتی گەل بەهێز بێ. هاوپەیمانێتیی کۆمار لە ئاک‌پارتی و مەهەپە پێکهاتووە، هاوپەیمانێتیی گەلیش لە جەهەپە و ئی پارتی پێکهاتووە.
سازدانی: سەروەر خەلیل د.نەجمەدین کەریم پارێزگاری پیشووی کەرکوک رایدەگەینێت لەبارەی پرسی کەرکوکەوە زوو زوو مەسعود بارزانی و سەرۆکی حکومەت و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هەندێ لە هاوڕێکانی له‌سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ده‌بینێت و بۆچوونی خۆیان لەسەر کەرکوک بۆ باس دەکات. .نەجمەدین کەریم لەم چاوپێکەوتنەدا، باسی کێشەکانی کەرکوک دەکات دوای ریفراندۆم و ده‌ڵێت «ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی ئه‌مڕۆ رێکیشبکهون، گره‌نتی ئه‌وه نییه که بتوانن پارێزگارێکی کورد دابنرێت». نه‌جمه‌دین که‌ریم تا رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر، پارێزگاری که‌رکوک بووه‌و دواتر به فه‌رمانێکی فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری ئه‌وکاتی عێراق، له‌پۆسته‌که‌ی دوور خراوه‌ته‌وه، ئێستا له هه‌ولێره‌و له‌وێوه چاودێری دۆخی که‌رکوک و به‌شداری له دانیشتنه سیساییهکاندا ده‌کات، ئه‌و له‌م دیمانه‌یه‌ی هاوڵاتی دا باس له‌دۆخی ئێستای که‌رکوک و چه‌ند پرسێکی تایبه‌ت به شاره‌که ده‌کات. هاوڵاتی: بۆچوونت چییه له‌سه‌ر قسه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی که له‌باره‌ی رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه کردبووی؟ نه‌جمه‌ددین که‌ریم: من چاوپێکهوتنهکانیم نه‌بینیوه، بۆیه باشتره ئه‌گه‌ر تۆ سه‌رنجت له‌سه‌ر به‌شێک له‌وته‌کانی هه‌یه پرسیارم لێبکه. هاوڵاتی: عه‌بادی رێککه‌وتنی به‌شێک له‌سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق، به‌هه‌وڵێک بۆ رێگرتن لهخوێنڕشتن ناو ده‌بات و پارتیش تۆمه‌تبار ده‌کات به پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و ڕێککه‌وتنه‌ی پێش ئازادکردنی موسڵ به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریکییه‌کان ئیمزا کرا؟ نه‌جمه‌ددین که‌ریم: ئه‌و رێککه‌وتنه له‌سه‌ر ئه‌وه بووه که دوای ئازادکردنی موسڵ، هێزه‌کان که چوونه‌ته پێشه‌وه، بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌کانی خۆیان له پێش پڕۆسه‌ی ئازادکردنی موسڵ، نه‌ک بۆ سنووری 2003. ئه‌و به‌جۆرێکی تر ته‌فسیری ده‌کات. ئه‌و قسه‌یه‌شی ده‌رباره‌ی خوێنڕشتن کردوویه‌تی راست نییه. عه‌بادی له‌دانیشتنی تایبه‌تیدا، دان به‌وه‌دا ده‌نێت که بڕیاری هێرشکردنه سه‌ر که‌رکوک به‌ده‌ستی ئه‌و نه‌بووه، به‌ڵکو به‌ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی بووه، زۆربه‌ی ئه‌و هێزانه‌ش که هاتنه ناو که‌رکوکه‌وه هێزی حه‌شدی شه‌عبی بوون. به‌ناو حه‌شدی شه‌عبی له‌ژێر فه‌رمانده‌یی سه‌رۆک وه‌زیرانه، به‌ڵام له‌کرداردا هه‌موو که‌س ده‌زانێت که ئه‌و هێزانه هه‌ر لایه‌کی به‌ستراوه به وڵاتێکه‌وه که فه‌رمانیان پێده‌کات چی بکه‌ن. هاوڵاتی: به‌ڵام عه‌بادی و به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق باس له‌وه ده‌که‌ن که هیچ هێزێکی نا عێراقی به‌شدار نه‌بووه له هێرشه‌کاندا؟ نه‌جمه‌دین که‌ریم: ئه‌وه ده‌یه‌وێت خه‌ڵکی پێ هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت، ئه‌گه‌رنا له‌واقیعدا هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به فه‌رمانی عه‌بادی نه‌هاتوون، به‌ڵکو به فه‌رمانی ئه‌و وڵاته هاتوون که مه‌شقی پێیان کردووه‌و چه‌کیان پێده‌دات و فه‌رمانده‌ی ئه‌وانیشیان له‌گه‌ڵدا بووه، ئێمه خۆمان ده‌زانین فه‌رمانده‌ی ئێرانیان له‌گه‌ڵدا بووه. هاوڵاتی: هۆکاری یه‌کلایینه‌کردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری که‌رکوک و مانه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته به وه‌کاله‌ت چییه، له‌کاتێکدا ساڵ و نیوێک به‌سه‌ر 16ی ئۆکتۆبه‌ر تێپه‌ڕبووه؟ ته‌نها رێکنه‌که‌وتنی پارتی و یه‌کێتی هۆکاره؟ نه‌جمه‌ددین که‌ریم: نه‌خێر، هیچ په‌یوه‌ندی به‌ڕێککه‌وتنی پارتی و یه‌کێتییه‌وه نییه. هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه که که‌رکوک درایه ده‌ستی به‌غداو هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و دواتریش سوپای عێراق و تا ئه‌وانیش له‌وێ مابن، دۆخه‌که به‌و شێوه‌یه ده‌بێت. ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی ئه‌مڕۆ رێکیشبکهون، گره‌نتی ئه‌وه نییه که ده‌توانن پارێزگارێکی کورد دابنرێت. ئه‌و رێککه‌وتنه‌ش که له‌گه‌ڵ به‌غدا کراوه گروپێکی ناو یه‌کێتی کردوویه‌تی و به‌بێ فه‌رمانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی به‌و کاره هه‌ڵساون، ئێستا ده‌یانه‌وێت له له‌ده‌ستدانی که‌رکوک و راده‌ستکردنی به‌هێزی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و هێزانه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌که‌رکوکه‌وه نییه، هاوبه‌شێک بۆ خۆیان په‌یدا بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره دابپۆشن که‌کردوویانه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ که‌رکوک له‌ژێر ده‌ست بێت. هاوڵاتی: له‌م نێوه‌نده‌دا کورد به‌گشتی و پارتی و یه‌کێتی به‌تایبه‌ت چی‌یان پێده‌کرێت؟ نه‌جمه‌ددین که‌ریم: به‌نیسبه‌ت یه‌کێتییه‌وه بابه‌ته‌که جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی، راسته چه‌ند که‌سێکی یه‌کێتی بوون که له‌گه‌ڵ به‌غداو ئێران رێککه‌وتن و ئه‌و کاره‌یان کرد، به‌ڵام له‌دواییدا به‌داخه‌وه هه‌موو مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی بێده‌نگ بووه به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه‌ی به‌و کاره هه‌ڵساون که راده‌ستکردنی که‌رکوکه. ئه‌مڕۆ بۆی ده‌گرین، به‌ڵام ئه‌م گریانه وه‌کو فرمێسکی تیمساح وایه‌و ده‌یانه‌وێت هاوبه‌شێک په‌یدا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره داپۆشن، که بووه‌ته هۆی ئه‌م دۆخه‌ی که‌رکوک. ئه‌مڕۆ حکومه‌تێکی تازه هه‌یه له‌به‌غدا، سه‌رۆک وه‌زیرانێکی تازه هه‌یه‌و دوای سه‌ردانه‌که‌ی جه‌نابی کاک مه‌سعود بۆ به‌غدا باره‌که گۆڕاوه. ئه‌وه‌ی ئه‌مان لێره ئه‌یانویست که به‌غدا بیکات، ئه‌ویش دانانی هه‌موو هه‌رێمی کوردستان و نه‌هێشتنی بوو، سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. ئه‌مڕۆ هه‌رێم له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کی باشی هه‌یه‌و هه‌موو سه‌رکرده‌کان که دێن بۆ به‌غدا، دێن بۆ کوردستانیش، دێن بۆ هه‌ولێر. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غداو سه‌رۆک وه‌زیران باشتره، سه‌ره‌نجام ئه‌و حکومه‌ته‌ی ئێستا هه‌یه، به‌هه‌مان نه‌فه‌س مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کورددا ناکات که حکومه‌تی پێشوو کردوویه‌تی. ئێستا بارودۆخێکی تازه دروست بووه له‌گه‌ڵ به‌غداو ده‌بێت ئه‌مه بقۆزنه‌وه. باشه بۆچی سوپا له‌ناو شار هه‌یه، با پۆلیس هه‌بێت له‌ناو شاردا که به‌پێی رێژه له‌کوردو تورکمان و عه‌ره‌ب پێک‌بێت و له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کاندا، له‌هه‌مان کاتدا سوپای عێراق له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی که‌رکوک له‌و شوێنانه‌ی تیرۆریستی لێیه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت. ئه‌مه دۆخی که‌رکوک باش ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌ستنیشانکردنی ئه‌نجومه‌نێکی نوێ بۆ که‌رکوک. له‌دوای شانزه‌ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه ژماره‌یه‌کی زۆری به‌رپرسی کورد لابراون، ته‌نها باسی به‌رپرسانی ئه‌منی ناکه‌م، به‌ڵکو به‌رپرسی باشمان هه‌بووه که لابراون، وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و زۆر به‌رپرسی تر و فه‌رمان و هه‌ڕه‌شه‌ی لابردنی خه‌ڵکی تریش ده‌کرێت، به‌ڵام فه‌رمانه‌که راگیراوه. جگه له‌وه تۆمه‌ت بۆ خه‌ڵک دروستده‌که‌ن و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر شتێکی زۆر بێ مانا ده‌ستگیرکراوه‌و تۆمه‌ت بۆ کارمه‌ندانی تر دروستده‌که‌ن. بۆ زانیاریی، ئه‌و خزمهتهشی له‌که‌رکوک هه‌بووه له‌هیچ پارێزگایه‌کی تر نه‌بووه و هه‌موو که‌سێکیش شایه‌تی ئه‌وه ده‌دات، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی که هاتن که‌رکوکیشیان داگیرکرد، ده‌ڵێن ئێه هه‌رگیز نه‌مانده‌زانی که‌رکوک وایه. هاوڵاتی: تۆ باسی جۆرێک لهچارهسهرت کرد بۆ دۆخی که‌رکوک، به‌بردنه‌وه‌ی سوپا‌و حه‌شدی شه‌عبی و هێشتنه‌وه‌ی پۆلیس له‌ناو شاردا، هیچ نیه‌تێک هه‌یه له‌لایه‌ن به‌غداو کورده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ر بخرێته سه‌ر ئه‌رزی واقیع؟ نه‌جمه‌ددین که‌ریم: سه‌باره‌ت به‌حکومه‌تی به‌غدا نازانم، به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ به‌غدا جێبه‌جێی بکه‌ن. ئێمه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین که به‌غدا زۆر جێگیر نییه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای هه‌واڵه‌کان بکه‌یت، سه‌رۆک وه‌زیران زوو زوو هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌که‌ن به‌وه‌ی سه‌د رۆژه‌که‌ی ته‌واو بووه‌و شه‌ش مانگه‌که‌ی ته‌واو بووه و هیچی نه‌کردووه‌و له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ر رۆژه‌و قسه‌یه‌ک ده‌کرێت و باسی ده‌رکردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کرێت و سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش که باسی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌یان کرد، وه‌ڵامی زۆر توندیان درایه‌وه و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی و سائیرون خه‌ڵکی تریش. بۆیه دۆخه‌که ئه‌وه‌نده جێگیر نییه و ده‌بێت ئێمه‌ش زیاتر پرسی ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکوک بوروژێنین، چونکه ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکوک ته‌نها سوودی بۆ کورد نییه، به‌ڵکو سوودی بۆ هه‌موو عێراق هه‌یه، چونکه ئه‌م دۆخه وابمێنێته‌وه، ناخۆشی گه‌وره‌و له‌وانه‌یه شه‌ڕیشی له‌سه‌ر دروست بێت. له ساڵی 1975 که‌رکوک بووه هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق ههڵبگیرسێتهوهو دواتریش له‌سه‌رده‌می سه‌ددامدا که ئهنفالکراوهو چه‌کی کیمیایی به‌کارهێنراوه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیته‌وه بنه‌ماکه‌ی که‌رکوک و ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه. هاوڵاتی: ده‌کرێت ئه‌م قسانه‌ت وابخوێنرێتهوه که له‌ئه‌گه‌ری ئاسایی نه‌کردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکوک، سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر ئه‌گه‌رێکی نزیکه؟ نه‌جمه‌ددین که‌ریم: ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک داوای ئه‌وه ناکه‌ین که ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێت ئێمه شه‌ڕ ده‌که‌ین، ئێمه ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێک بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌ده‌ین که جارێکی تر شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێته‌وه له‌سه‌ر هه‌ر شوێنێک بێت، که‌رکوکیش ئاسان نییه بۆ کورد که خه‌ڵکه‌که‌ی بچهوسێتهوهو هه‌موو سامانه‌که‌ی لایه‌نێک بیبات و به‌کاری بهێنێت بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی. هاوڵاتی: له‌ماوه‌ی رابردوودا عادل عه‌بدولمه‌هدی باسی له‌وه‌کرد که ده‌یانه‌وێت به‌ڕێوه‌بردنی که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت کۆتایی بێت، پێتوایه تاچه‌ند جدییه له‌و قسه‌یه‌دا؟ نه‌جمه‌ددین که‌ریم: هیوادارم جددی بێت، به‌ڵام حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌دیدارێکدا به‌جۆرێک هه‌ڕه‌شه ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌م حکومه‌ته نابێت که‌رکوک بگه‌ڕێنێته‌وه دۆخی پێشوو. مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه ئه‌م سه‌رۆک وه‌زیرانه فشاری زۆری له‌سه‌ره‌و بۆ بودجه‌که‌ش خه‌رێکه تۆمه‌تباری ئه‌که‌ن، به‌وه‌ی لایه‌نی کوردی گرتووه‌و ته‌نازول بۆ کورد ده‌کات. بۆیه ئێمه ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چ سه‌رۆکی هه‌رێم و چ سه‌رۆکی حکومه‌ت، پشتیوانی عادل عه‌بدولمه‌هدییان کردووه، به‌ڵام هه‌ندێک جار پێویسته پشتیوانییه‌که نیشان نه‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یاره‌کانی نه‌که‌ونه گومانه‌وه لێی. هاوڵاتی: له‌ماوه‌ی رابردوودا، حیزبه تورکمانی و عه‌ره‌بییه‌کان پێکه‌وه کۆبوونه‌وه و دژی لێدوانێکی تۆ به‌یاننامه‌یان ده‌رکرد و داوای ده‌رکردنی پێشمه‌رگه‌یان کرد له‌و ناوچانه‌ی که‌رکوک که تائێستا به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌وه‌ن، تاچه‌ند پێویسته کورد ئه‌و قسانه به‌هه‌ند وه‌ربگرێت؟. نه‌جمه‌ددین که‌ریم: جاری ئه‌وه نه‌قسه‌ی تورکمانه نه‌قسه‌ی عه‌ره‌به، قسه‌ی چه‌ند که‌سێکه که به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوونه‌ته به‌رپرسی حیزبێک یاخود بوونه به‌ئه‌ندامی په‌رله‌مان... هاوڵاتی: به‌ڵام ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی تورکمان و عه‌ره‌ب ده‌که‌ن؟ نه‌جمه‌ددین که‌ریم: بزانه ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه چه‌نده و له‌چ بارودۆخێکدا به‌ده‌ستیان هێناوه، یه‌کێک له‌وانه که سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانییه و چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا باسی له‌وه‌کردووه که پێویسته خانووه زیاده‌ڕۆکانی که‌رکوک بڕوخێنرێن، ئه‌و مه‌به‌ستی خانووی ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌یه که له‌دوای 2003وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه که‌رکوک. ئه‌مانه خه‌ڵکی ره‌گه‌زپه‌رستن و نوێنه‌رایه‌تی تورکمان ناکه‌ن، به‌ڵام بارودۆخی ئێمه وایه‌و هه‌ڵبژاردن به‌جۆرێکه که هه‌ر که‌سێک پاره‌ی هه‌بێت و پشتیوانی هه‌بێت له‌وانه‌یه سه‌ر بکه‌وێت. ئه‌گه‌رنا فه‌رموو سه‌یری ده‌نگه‌کانیان بکه، ناگاته 10% ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی تورکمان، به‌هه‌مان شێوه نوێنه‌ری عه‌ره‌ب، تۆ ته‌ماشای رابردوویان بکه. ئێستاش گروپی نه‌قشبه‌ندین که به‌عه‌سی بوون، هه‌ندێکیشیان خه‌رێکی گۆڕه‌پانه‌کانی مانگرتن بوون که رێگه‌یان بۆ داعش خۆشکرد بۆ ئه‌وه‌ی بینه ناو شار. به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت کورد وریا بێت له‌و رووه‌وه، چونکه له‌سه‌رده‌می هیتله‌ردا وه‌زیری پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌ڵمانیا که‌ناوی گۆبز بوو ده‌یوت هه‌مان درۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر بیکه‌یت و بیکه‌یته‌وه خه‌ڵک بڕوات پێده‌که‌ن. ئه‌مانیش هه‌مان درۆیه له 2003وه تائێستا دووپاتی ده‌که‌نه‌وه، بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ش وریا بین، هه‌رچه‌نده گۆبز له‌دواییدا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رکه‌وت که که‌س بڕوا به‌درۆکانی ناکات بۆیه خۆی و منداڵه‌کانیشی کوشت. هاوڵاتی: له‌دوای 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه ژماره‌یه‌ک سکاڵا دژی تۆ و رێبوار تاڵه‌بانی تۆمارکراون، ئه‌و سکاڵایانه به‌کوێ گه‌یشتن؟ پێتوایه چ لایه‌نێک له‌پشت ئه‌و سکاڵایانه‌وه بێت؟ نه‌جمه‌دین که‌ریم: ئه‌و سکاڵانه هه‌موو درۆن و ئه‌سڵ و ئه‌ساسیان نییه، ئه‌میش بڕوات هیتر ده‌دۆزنه‌وه. من وتووشمه فه‌رموو با هه‌رچی دادوه‌ریان هه‌یه بینێرن بۆ ئێره‌و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دادی ئێره رێکبکه‌ون و ته‌نانه‌ت ئاماده‌شم بۆ هه‌ر شوێنێکی تر بێت، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی بێ بنه‌مایه‌و ده‌زانین کێی له‌پشته.کوردێکیان داناوه‌و کردوویانه به بهواجیههی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی بڵین کورد کردوویه‌تی. ئێمه ده‌زانین کێی له‌پشته‌و له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێکی کوردیش‌دا ئه‌م شتانه رێکده‌خه‌ن. ئه‌م سکاڵایانه 100% سیاسین، ئێمه شه‌ش ساڵ و نیو پارێزگاری که‌رکوک بووین و رۆژێک له‌ڕۆژان که‌س نه‌هات بڵێت شتێکی هه‌یه. وه‌ک باسیشم کرد ته‌حه‌دای هه‌موو که‌سێک ده‌که‌م بڵێت 20%ی ئه‌وه‌ی له‌که‌رکوک کراوه له‌هه‌ر پارێزگایه‌کی تر کراوه، له‌به‌غداوه بیگره هه‌تا به‌سڕه، هه‌تا موسڵ، هه‌تا رومادی ئه‌وه‌ی لهنێوانیشیانه. هاوڵاتی: ده‌کرێت ناوی ئه‌و لایه‌نانه بهێنن که باست کردن؟ نه‌جمه‌ددین که‌ریم: نه‌خێر، ناوی که‌س ناهێنم، خۆیان ده‌زانن باسی کێ ده‌که‌م. هاوڵاتی: ئه‌و لایه‌نه کوردییه؟ نه‌جمه‌ددین که‌ریم: لایه‌نی کوردی و لایه‌نی تریشه له‌گه‌ڵیان رێکن، سوپا نییه، به‌ڵام لایه‌نی ترن که ئه‌مڕۆ زۆره‌ملێ له‌خه‌ڵک ده‌که‌ن و پاره له‌خه‌ڵک وه‌رده‌گرن به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه. هاوڵاتی: خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئایندهی که‌رکوک چۆنه؟، پێتوایه جارێکی تر بگه‌ڕێنه‌وه که‌رکوک وه‌ک پارێزگار؟ نه‌جمه‌ددین که‌ریم: من که هاتمه‌وه کوردستان، به‌نیازی پارێزگاری که‌رکوک نههاتمهوهو بۆ خزمه‌تی که‌رکوک پێویستم به‌وه نییه من پارێزگار بم. خه‌ڵکی که‌رکوک بڕیار له‌وه ده‌دات کێ پارێزگارییهتی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بهمن و به‌رامبه‌ر کاک رێبوار تاڵه‌بانی و ئه‌وانیتر کراوه که ئه‌مڕۆ ئه‌زیه‌ت ده‌درێن و ده‌گیرێن له‌که‌رکوک هه‌مووی دژی ده‌ستورو یاسایه، ئه‌گه‌ر دادگایه‌کی راستت هه‌بێ و ته‌ماشای بکات ده‌بینن ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان داویه‌تی پێچه‌وانه‌ی یاسای پارێزگاکانه که که‌رکوک به‌یاسای برێمه‌ر ده‌چێته رێوه تا ئه‌و کاته‌ی هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجامده‌درێت. هاوڵاتی: رێککه‌وتنێک له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکوک له‌ڕێی بۆرییه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمه‌وه، تاچه‌ند ئاگاداری ئه‌و رێککهوتنهیت؟ نه‌جمه‌ددین که‌ریم: دوای ئه‌وه‌ی گه‌مارۆ خرایه سه‌ر ئێران، که‌رکوک رێگه‌ی تری نییه بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وته‌که‌ی. ته‌نها رێگه‌ی هه‌رێم هه‌یه. تائێستا به‌پێی زانیارییه‌کانی من ته‌نها 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌نێرن، که‌رکوک توانای زیاتر له 400 هه‌زاری هه‌یه‌و ئه‌ویتر له‌ژێر زه‌وی ده‌مێنیته‌وه‌و به‌شێکی تری ده‌ڕوات بۆ به‌غداو شوێنی تر. به‌ڵام به‌گشتی له‌نێوان 90-100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌نیردرێت، له‌کاتێکدا پێویسته زیاتر بنێردرێت. هاوڵاتی: به‌ڵام به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق باس له‌وه ده‌که‌ن که ده‌یانه‌وێت بۆرییه‌کی تر بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکوک دروست بکه‌ن و چیتر پشت به بۆرییه‌کانی هه‌رێم نه‌به‌ستن، پێتوانییه ئه‌مه فشار بێت بۆ سه‌ر هه‌رێم؟ نه‌جمه‌ددین که‌ریم: ده‌مێکه باس له‌وه ده‌که‌ن، سه‌روه‌ختێک باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که ده‌یانه‌وێت بۆرییه‌ک دروست بکه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکوک بۆ ئێران، ئه‌و کاته ئێمه له‌که‌رکوک بووین و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکیش هاتبوون له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌کان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق قسه‌یان ده‌کرد، نازانم تا چ راده‌یه‌ک جددین له‌جێبه‌جێکردنی، به‌ڵام جاری واش هه‌یه، باس له‌نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی بۆرییه کۆنه‌که ده‌که‌ن که له‌که‌رکوکه‌وه ده‌چوو به‌ره‌و پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و له‌وێ بۆ موسڵ. به‌ڵام ئه‌و بۆرییه، هه‌موو رۆژێک تیرۆریسته‌کان ده‌یان ته‌قانده‌وه‌و زۆری له‌کارکه‌وتووه، به‌ڕاستی قسه زۆر ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌مه جێبه‌جێ ده‌که‌ن یان نا نازانم. هاوڵاتی: قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرێت که پۆستێکت له‌حکومه‌تی هه‌رێم پێده‌درێت، هیچ قسه‌ت له‌گه‌ڵ کراوه له‌و باره‌یه‌وه؟ نه‌جمه‌ددین که‌ریم: هیچ له‌گه‌ڵ من باسنه‌کراوه. به‌ڕاستی من بۆ پۆست نه‌هاتوومه‌ته‌وه. من پێش ئه‌وه‌ی بێمه‌وه بۆ کوردستان خه‌ڵکی چالاکییه‌کانی من ده‌زانن که بۆ پارچه‌کانی کوردستان کردوومه، له دامه‌زراندنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم، من یه‌که‌م که‌س بوومه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پەیوه‌ندی ئاشکرام کردووه له‌ساڵی 1991، هه‌رچه‌نده پێشتر په‌یوه‌ندی سیخوڕی هه‌بووه له‌ژێره‌وه، ئێمه ئیشمان زۆر کردووه، له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی کوردستانی ئێران و کوردستانی تورکیا و ئه‌وانه‌ی له‌په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت به‌ڕێز ئۆجه‌لان که له‌ئیتاڵیا گیرابوو داوای بینینی ئێمه‌ی کردبوو و من چووم بینیم له‌مانگی 12ی ساڵی 1998، بابه‌تی کوردایه‌تی په‌یوه‌ست نییه بهپۆستهوه، جاری وا هه‌یه له‌پۆستدا نه‌بیت ئازادتر ده‌بیت. هاوڵاتی: پارتی و کاک مه‌سعود بارزانی لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرسی که‌رکوک له‌گه‌ڵ به‌غدا، تاچه‌ند ئاگاداری کاره‌کانی ئه‌و لیژنهیهیت؟ ئایا هیچ راوێژێکت پێده‌کرێت له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌یه‌وه؟ نه‌جمه‌ددین که‌ریم: من له‌حیزبدا نیم، له‌به‌ر ئه‌وه من لهلیژنهدا نابم، به‌ڵام زوو زوو جه‌نابی کاک مه‌سعود ده‌بینم و باسی که‌رکوک یه‌که‌مین شته که‌باسی ده‌یکه‌ین پێکه‌وه. من براده‌رانی تریش له هه‌رێم ده‌بینم، وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و من سه‌رنج و تێبینی خۆمیان پێ ده‌ڵیم و هه‌ندێک له هاوڕێکانم که ئێستاش په‌یوه‌ندیم هه‌یه له‌گه‌ڵیان له‌سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بۆچوونی خۆمیان بۆ باس ده‌که‌م، ئیتر ئه‌وانیش چه‌ندی به هه‌ند وه‌رده‌گرن ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌خۆیانه‌وه هه‌یه. هاوڵاتی: هه‌ڵبژاردنی پارێزگای که‌رکوک نزیکه، پێتوایه کورد بتوانێت به‌هێزه‌وه بچێته ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه؟ نه‌جمه‌ددین که‌ریم: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که له‌و هه‌لومه‌رجه بێت که هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی لێ‌کرا ئه‌وه هه‌ر شتێکی کارتۆنی هه‌ڵده‌بژێردرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی شتێکی جددی بێت ده‌بێت ئه‌و هه‌نگاوانه بنرێت که پێشتر باسم کردن، ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکوک و رۆیشتنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌وان هیچ کارێکیان نییه له که‌رکوک، ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ن با بچنه حه‌مرین و شوێنه‌کانی تر. هاوڵاتی: نیازت به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بکه‌یت؟ نه‌جمه‌ددین که‌ریم: من تائێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم، نه‌ک من به‌ته‌نها به‌ڵکو هیچ لایه‌نێکی کوردی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکات له‌ژێر سێبه‌ری حوکمی عه‌سکه‌ری له‌که‌رکوک. هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و حوکمه سه‌ربازییه نه‌مێنێت، به‌شداری ده‌که‌یت؟ نه‌جمه‌ددین که‌ریم: ئه‌وه کاته، قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین. هاوڵاتی: چیت هه‌یه بۆ خه‌ڵکی که‌رکوک؟ نه‌جمه‌ددین که‌ریم: خه‌ڵکی که‌رکوک ده‌بێت خۆڕاگربن و هه‌ر خۆڕاگریش بوون، ئه‌م دۆخه وا نامێنێت، کوردیش به‌تایبه‌تی حیزبه سیاسییه‌کان که میژوویه‌کیان هه‌یه وه‌ک یه‌کێتی و پارتی، ئه‌مڕۆ یه‌کێتی کێشه‌یه‌کی زۆری تێدایه، پێش 16ی ئۆکتۆبه‌ریش ئه‌و کێشانه هه‌ر هه‌بوون، به‌ڵام یه‌کێتی پێویسته خۆی پاک بکاته‌وه له هه‌ندێک خه‌ڵک که بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ناوی خراپ به‌سه‌ر حیزبه‌که‌شدا بێت، حیزبه‌که به‌ڕاستی خه‌باتی کردووه‌و شه‌هیدی داوه‌و به‌رگری له‌کوردستان کردووه له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی تردا که پێکه‌وه له‌ناو شۆڕش بوون، بۆیه ده‌بێت خۆی پاک بکاته‌وه، بۆ حیزبێک ئه‌م هه‌موو مێژووه‌ی هه‌بێت، هه‌ڵسێت ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ی به‌رن، خه‌ڵکێکه که که‌رکوک و خانه‌قین و دوز و ئه‌و شوێنانه‌ی راده‌ستی دوژمنان و داگیرکه‌ر کردووه ئه‌وه باش نییه.
هاوڵاتى، یاد قوربانی پارتی دادوگەشەپێدانی دەسەڵاتدار دوای بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەستەنبوڵ لە ١٥ ساڵی رابردودا، دواجار شکستی هێناو شارەوانی ئەو شارەی لەدەستدا، کوردیش هۆکاری سەرەکی خستنی ئەردۆغان بوو لە شارەکەدا. ٢٥ ساڵ لەمەوبەر کە جەهەپە شارەوانی ئیستەنبووڵی لەدەستدا، لەوکاتەوەی نەیتوانیوە وەریگرێتەوە، لەو کاتەوە شارەوانی ئەو شارە گەورەیە لەدەست ئاک‌پارتی یان ئەو پارتانە بوون کە ئاک‌پارتی دواتر لێیان جیابووەوە. ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو کاندیدی جەهەپە لە ئەستەنبوڵ وەکو سوپاسێکی ناڕاستەوخۆ بەرامبەر بە کورد وتی «پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ شارە کوردییەکان و خەڵکی کورد هەیە، ئەوەش تەنیا هی ئەمڕۆ نییە و تەنیا بۆ کوردیش نییە، بەڵکو نزیکیان بۆ هەموو ئەوانەیە کە لە ئیستەنبووڵ دەژین» ئەستەنبوڵ ژمارەی دانیشتوانی 16 ملیۆن کەسەو نزیکەی ٦ ملیۆن کورد تێیدا دەژین، سەرکەوتنی جەهەپە لەو شارەدا لەبەرامبەر کاندیدەکەی ئەردۆغان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کورد لایەنگرانی هەدەپە لەو شوێنانەی کاندیدیان نەبوو دەنگیان بە رکابەرەکانی ئەردۆغان دا. پارتەکەی ئەردۆغان بەتەنیا ئەستەنبوڵی نەدۆڕاند، بەڵکو چەندین شاری تری گەورەی تورکیای دۆڕاند، لەوانە شاری ئەنقەرەی پایتەخت. ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبنە گورزێکی سیاسی گەورە بۆ ئەردۆغان، کە لە پاش بوونی بە سەرۆک وەزیران لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ئێستا، باڵادەستییەکی بەرچاوی هەبووە لە مەیدانی سیاسی تورکیادا. بەپێی ئاژانسی میدیایی ئانادۆڵ، پارتی کۆماری جەهەپە لە ئەنقەرەی پایتەخت زیاد ە ٥٠٪ دەنگەکانی بەدەستهێناوە، بەمە پێش پارتی ئەکەپە کەوتووە کە توانیویەتی تەنها ٤٧٪ دەنگەکان دەستەبەر بکات. ئەمە یەکەم جارە لە ٢٥ ساڵی ڕابردوودا حیزبە ئیسلامییەکە، کۆنتڕۆڵی پایتەخت بدۆڕێنێت لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا. ئەنجامەکان هێند لێک نزیک بون لە شاری ئەستەنبوڵ کە ئەنجامی کۆتایی ڕۆژی دووشەممە ڕانەگەیەندرا. بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ. پارتی کۆماری جەهەپە بە بەدەستهێنانی ٤٨.٧٩ی دەنگەکان و بە جیاوازییەکی کەم لە پێش پارتی ئەکەپە دێت، کە ئەمان بە پێی ئاژانسەکە ٤٨.٥١ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند کە بەهۆی تانەلێدانیان، ٨٤ سندوقی دەنگدان ڕۆژی دووشەممە جیاکردنەوەیان بۆ نەکراوە. هەردوو پارتیش لەلای خۆیانەوە سەرکەوتنیان ڕاگەیاند. ڕۆژی دووشەممە کاندیدی پارتی ئەکەپە بۆ پۆستی قایمقامی شاری ئیستەنبوڵ، بینالی یەلدریم، ڕایگەیاند کە هەرچەندە کاندیدی چەهەپە ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ بەپێی ئەنجامە بەراییەکان ٢٥٠٠٠ دەنگ لەپێش ئەمەوەیە، زیاد لە ٣٠٠٠٠٠ لە دەنگەکان بە وتەی ئەو «نادروستن». لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند »ئەمە وردەکارییەکی زۆر گرنگە. ئەگەر هەیە هەڵە یاخود بارودۆخی نائاسایی لەم هەڵبژارادنەدا ڕویان دابێ، پارتەکەی ئێمە چەند حاڵەتێکی لەم شیوەیەیان تۆمارکردووە.» ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەوان تەنها ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیەندراو لەلایەن ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، پەسەند دەکەن. بەرپرسی ئەنجومەنی پارێزگای ئیستەنبوڵ، بەیرام سەنوجەک، جەختی لەوە کردەوە کە پارتەکەی ئەردۆغان لە ئیستەنبوڵ براوە بوون. ئەو ڕایگەیاند،»چەند بارودۆخێکی نائاسایی ڕویان داوە، کە بە بۆچونی ئێمە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بونەتە هۆی ڕوودانی گۆڕانکاری لە ئەنجامە بەراییەکان.» ئەوەشی ڕاگەیاند کە پارتەکەی دەتوانن بیسەلمێنن کە بارودۆخ و ڕوداوی لەم شێوەیە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا ڕوویان داوە. بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، بەشێوەیەکی گشتی و لە سەرانسەری وڵاتەکەدا،پارتی ئەکەپە بە هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە) توانیویانە ٥١.٦٣٪ دەنگەکان دەستەبەر بکەن، لە کاتێکدا هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆن ٣٧.٥٥٪ دەنگەکانی دەستەبەر کردووە، ئەمەش بەپێی ئەنجامە بەراییەکان. ئەردۆغان هەرچەندە وەک کاندیدێک لە هەڵبژاردنەکەدا بەشدار نەبوو، وەک بەرپرسی یەکەمی کەمپینی پارتەکەی ڕاستەوخۆ بەشداری گردبونەوە و چالاکییەکانی پارتەکەی دەکرد، وەک بەشێک لە کەمپینی هەڵبژاردنەکان. هاوکات هەڵبژاردنەکانی بە «پرسی مان و نەمان» بۆ نەتەوەی تورکیا وەسف کرد. بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ملیۆنەها دەنگدەر بەشداری هەڵبژاردنەکان بوون. ئەنجامەکەی ئەستەنبوڵ گرنگییەکی تایبەتی خۆی هەیە. ئەردۆغان کاروانی سیاسی خۆی لەو شارەدا دەستپێکرد، کاتێک لە ساڵانی نەوەدەکاندا وەک قایمقامی ئەستەنبوڵ دەستبەکاربوو. لەو کاتەوە تا ئێستا، پارتی ئەکەپە لەو شارەدا باڵادەست بووە. پارتەکەی ئەردۆغان لە سێهەم گەورەترین شاری تورکیاشدا، شاری ئیزمیر، کە لە ڕووی مێژوییەوە شارێکی عیلمانی بووە، لە دوای پارتی کۆماری جەهەپەوە دێن، کە ئەوان توانیویانە زیاد لە نیوەی دەنگەکان دەستەبەر بکەن و بە جیاوازییەکی بەرچاو پێش پارتی ئەکەپە بکەون. ئەردۆغان دان بەوەدا دەنێت کە ئەوان دەبێت پەند لەم ئەنجامانە وەبگرن. پێش دەستپێکی، ئەم هەڵبژاردنە لەلایەن زۆر لە چاودێران وەک ڕیفراندۆمێک لەسەر ئەردۆغان و پارتەکەی سەیر دەکرا. لە وتارێک کە ڕۆژی یەکشەممە پێشکەشی کرد، ئەردۆغان ڕایگەیاند،» ئەو کەسانەی کە هەردەم خاوەن بەڵێنی درۆبون، با بفەرمون. با بزانین چۆن حکومدارییەک دەکەن. ئێمە بە پشتیوانی خوا لەسەر ڕێبازی خۆمان بەردەوام دەبین، وانەش وەردەگرین لە هەڵەکانمان لەم هەڵبژاردنەدا.» لە پاش هاتنە مەیدانی وەک دەوڵتمەدارێک لە تورکیا، ئەردۆغان گۆڕانکاری ڕیشەیی لە وڵاتەکەدا بەرپاکردووە. چەندەها سیاسەتی پەیڕەوکردووە کە بونەتە هۆی گەشەکردنێکی بەرچاوی ئابوری وڵاتەکە، بەڵام لە هەمان کاتدا بەگژ بناغەی سێکیولاری وڵاتەکەدا چووەو بیری ئیسلامی کۆنسەرڤاتیڤی هێنایە نێو مەیدانی سیاسی و کۆمەڵایەتی تورکیا. بەڵام لە پاش کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی ٢٠١٦، بە دەیان هەزار کەس، کە زۆربەیان نەیار و ڕەخنەگری ئەردۆغان و پارتەکەی بون، دەستگیر کران و چەندەها دەزگای حکومیش لەکار خران. لە ساڵی ٢٠١٧ و لەپاش بردنەوەی ڕیفراندۆمێکی نەتەوەیی بە جیاوازییەکی کەم، وەک سەرۆک کۆمار چەندەها دەسەڵاتی نوێ و فراوانی وەرگرت، کە زۆر لە چاودێران ئەم کارەیان بە هەنگاونان بەرەو ئۆتۆکراسییەت لەقەڵەم دا. پێش هەڵبژاردنەکان زۆر لە چاودێران باسیان لە کاریگەری باری ئابوری تورکیا دەکرد لەسەر ئەنجامەکان، ئەمەش لە کاتێکدا دابەزینی نرخی لیرە، زیادبونی ڕێژەی بێ‌کاری لە نێو گەنجاندا، بووبووە هۆی گەشەسەندنی ناڕەزایی لەنێو شەقامی تورکی دا. لە گوتارەکەیدا لە شاری ئەنقەرە، ئەردۆغان ڕایگەیاند کە ئەوان لە وەڵامی ناڕەزایەتییەکاندا،»ڕیفۆرمی پلان بۆ دانراو دەکەن» بۆ تۆکمە کردنی ئابوری وڵات.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى یه‌کێتى ئاماژه به‌وه ده‌دات دواخستنى کۆبوونه‌وه‌که‌ى دوێنێى په‌رله‌مان له‌سه‌ر داواى ئه‌وان نه‌بووه، له‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌بێت چانسێک بده‌ن به کۆبوونه‌وه‌کان تا بگه‌ینه رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى دا. هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات، کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو، بۆ ئه‌وه نه‌بووه که ئه‌وان بۆ یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم نه‌چنه ژووره‌وه. وته‌بێژى یه‌کێتى ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت که ده‌یانه‌وێت له‌دروستکردنى په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غداو ده‌وروبه‌ردا وه‌کو یه‌کێتى قسه‌یان هه‌بێت. وتیشى ده‌مانه‌وێت له ره‌سمى سیاسه‌تى ئابوورى و ئاسایش و دژه تیرۆر و له‌هه‌موو جومگه‌کانى تردا قسه‌مان هه‌بێت، تا ئێستا ئه‌وه بۆ ئێمه نه‌چه‌سپیوه بۆیه رێکنهکهووتووین. هاوڵاتى: کۆبونه‌وه‌ى دوێنێى په‌رله‌مانى کوردستان دواخرا، له‌سه‌ر داواى یه‌کێتى بووه؟ له‌تیف شێخ عومه‌ر: راستییه‌که‌ى له‌سه‌ر داواى ئێمه کۆبونه‌وه‌که دوانه‌خراوه، خۆیان دوایانخستووه، له‌وه‌ش ئه‌چێ مه‌به‌سته‌که ئه‌وه بوبێت که چانسێکى تر بده‌ن به دانوستانه‌کان، ئه‌وه شتێکى باشه‌و ده‌رگا ده‌کاته‌وه تا بتوانین له دانوستانه‌کان بگه‌ین به‌رێکه‌وتن. هاوڵاتى: ئه‌و سه‌ردانه‌ى بۆ لاى کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو کردوتانه بۆ ئه‌وه بووه ئه‌وان بایکۆتى په‌رله‌مان بکه‌ن و به‌ره‌یه‌ک دروستبکه‌ن دژى پارتى؟ له‌تیف شێخ عومه‌ر: راستییه‌که‌ى ئه‌وه‌یه که سه‌ردانمان بۆ لاى کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو مهوعیدهکهى پێشتریش بوو هیچ په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه نه‌بووه. راستى ئێمه زۆر شت له‌گه‌ڵ ئه‌واندا کۆمانده‌کاته‌وه‌و ده‌بێت کۆشمانبکاتهوه. یه‌کێک له‌و شته ئهساسییانهى که باسمان کردووه ئه‌وه‌یه که رێکه‌وتنێکمان له‌گه‌ڵ پارتى هه‌یه. نوقتهیهکى ئه‌ساسى ئه‌وه‌یه ئه‌و یاسایانه‌ى ره‌هه‌ندى نیشتمانیان هه‌یه، ده‌بێت بهسازانى نیشتمانى تێپه‌ڕ ببێت، مه‌عناى ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ى که له حکومه‌تدان یان ئۆپۆزسیۆنن به‌وانه‌وه که له‌په‌رله‌ماندا نوێنه‌ریان هه‌یه یان نییانه، به‌ڵام قورساییه‌کیان هه‌یه ده‌بێت قسه‌یه‌کیان هه‌بێت بۆ بریاردانى نیهائى ئه‌و یاسایانه‌ى که ره‌هه‌ندى نیشتمانیان هه‌یه. هاوڵاتى: که‌واته پارتى پابه‌ند نه‌بووه به‌و خاڵه‌ى رێکهوتنتان له‌گه‌ڵ کردووه که ئه‌و یاسایانه‌ى ره‌هه‌ندى نیشتمانیان هه‌بێت به سازانى نێوان لایه‌نه‌کان بێت؟ له‌تیف شێخ عومه‌ر: ده‌مانه‌وێت ئێمه و پارتى و گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو لایه‌نه‌کانى دیکه‌ش به‌پێى ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى کردومانه، هه‌موو به‌شداربین له‌نوسینه‌وه‌ى ئه‌و یاسایانه‌ى ره‌هه‌ندى نیشتمانى هه‌یه. هاوڵاتى: خاڵى جه‌وهه‌رى رێکنه‌که‌وتنى یه‌کێتى و پارتى بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌م چیه؟ کۆبونه‌وه‌ى زۆر کراوه‌و ئه‌نجامه‌کانى به‌دڵى ئێوه نه‌بووه؟ له‌تیف شێخ عومه‌ر: بریارێکى سه‌رکردایه‌تیمان هه‌یه که به‌شداریکردنمان له حکومه‌تدا له‌کابینه‌ى نۆیه‌م، به‌نده به موشارهکهى راسته‌قینه له هه‌موو جومگه‌کانى ده‌سه‌ڵاتدارى و حکومڕانییهکاندا له‌هه‌موو سه‌رۆکایه‌تییه‌کاندا، له ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌کان مه‌له‌فى ئابوورى و په‌یوه‌ندییه‌کان و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌و ئه‌وانى تریش، ئه‌وه جیاوازه له‌و په‌نجا به پهنجایهى باس ده‌کرێت. نه ئێمه په‌نجا به په‌نجامان ده‌وێت نه سهردهمیشى ماوه، خۆمان به‌قه‌باره‌ى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان به‌شداربین. حکومرانى له‌هه‌رێمى کوردستان به زۆرینه‌و که‌مینه به‌ڕێوه ناچێت. ده‌مانه‌وێت له‌دروستکردنى پهیوهندنییهکان و له‌گه‌ڵ به‌غداو ده‌وروبه‌ردا سیاسه‌تێکى حکومه‌تى هه‌رێم قسه‌مان تێیدا هه‌بێت. له ره‌سمى سیاسه‌تى ئابوورى و ئاسایش و دژه تیرۆر و له‌هه‌موو جومگه‌کانى تردا قسه‌مان هه‌بێت، تا ئێستا ئه‌وه بۆ ئێمه نه‌چه‌سپیوه بۆیه رێکنهکهووتووین. ئه‌و عه‌رزه‌ى پارتى بۆ ئێمه‌ى ناردووه ئێمه تێر ناکات ده‌مانه‌وێت بگه‌ینه ئه‌وه‌و زۆریش له‌یه‌ک دور نین له‌گه‌ڵ پارتى. هاوڵاتى: باس له‌وه ده‌کرێت داواى جێگرێکى سه‌رۆکى هه‌رێمتان کردووه‌و پارتیش بۆ کاروبارێکى دیارى کراو ئاماده‌یه بیدات نه‌ک جێگرى دووه‌م؟ له‌تیف شێخ عومه‌ر: ناچمه هیچ تهفاسیلێکهوه که قسه‌و باسێکه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى کاریگه‌رى نه‌کاته سه‌ر دانوسانهکانمان تا ئاراسته‌ى کۆبونه‌وه‌کانمان. ئه‌وه‌ى عه‌رز کراوه پاکێجێکه‌و مه‌له‌فى ئه‌منى و په‌یوه‌ندى و سیاسى و ئابوورغیه، که ماناى ئه‌وه نییه پۆستێکى پێ نه‌داین مه‌سه‌له ئه‌وه‌بێت. هاوڵاتى: پێتانوایه ئیستحقاقى یه‌کێتى ئه‌وه‌یه وه‌کیل وه‌زیرى نه‌وت و وه‌زاره‌تى ناوخۆتان لابێت و جێگرى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بۆ به‌مه رازى نییه که 21 کورسى په‌رله‌مانیتان هه‌یه‌و زۆنى سه‌وز ئێوه حکومرانى ده‌که‌ن، بۆ پارتى ئاماده نییه بیدات؟ له‌تیف شێخ عومه‌ر: ده‌بێت له پارتى بپرسیت، ئێمه بۆئه‌وه داواى ده‌که‌ین ده‌مانه‌وێت به‌شداربین له ته‌حه‌مولکردنى مهسئولیهتدا پێکه‌وه بین، ده‌مانه‌وێت کابینه‌ى نۆیه‌م چى کرد بڵێن ئێمه‌ش به‌شدارین و لهبریارهکاندا چاک بێت یان خراپ ته‌حه‌مولى به‌رپرسیارێتى بکه‌ین. هاوڵاتى: رۆژ نورى شاوه‌یس ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى، ده‌ڵێت یه‌کێتى که دێن بۆ کۆبونه‌وه قسه‌ى خۆیان ده‌گۆڕن؟ ناتوانن له‌سه‌ر داواکارییه‌کانتان سابت بێت تا دانوسان بکه‌ن؟ له‌تیف شێخ عومه‌ر: راستییه‌که‌ى ئه‌گه‌ر دکتۆر رۆژ له‌ناو دانوستانه‌کانى ئێمه‌و پارتى بوایه ده‌یزانى که ئه‌وه راست نییه، به‌ڵام هه‌میشه بۆ وه‌فده‌که‌ى ئه‌وانیش وابووه که ئاڵوگۆڕ له پۆستێکدا کراوه، پێشنیار کراوه بۆ پۆستێک ئێمه باسى پۆستێکى دیکه‌مان کردووه وتومانه به‌وه ته‌عویز بکرێته‌وه، ئه‌وه له رێچکه‌ى دانوساندا شتێکى ئاساییه. سه‌قفى داواکارییه‌کانمان به‌رزکردبێته‌وه بهتهوازن و هاوسه‌نگى بووه. لێره شتێک ناده‌ى له‌شوێنێکى تر بیده بۆئه‌وه‌ى ته‌عویزى بکه‌یته‌وه که تهوازنهکه رابگرین، چونکه گۆرانیش له حکومه‌تدایه‌و ره‌نگه هێزى دیکه‌ش بێته ناو حکومه‌ته‌وه. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر رێکنه‌که‌ون ده‌نگ به سه‌رۆکى هه‌رێم ناده‌ن له په‌رله‌ماندا؟ له‌تیف شێخ عومه‌ر: ناتوانم قسه له‌سه‌ر رێکه‌وتن بکه‌م، له یه‌که‌م رۆژه‌وه وتمانه پێش تێپه‌راندنى یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم جۆرێک ده‌بێت، دواى تێپه‌راندنى هه‌موارى یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم جۆرێکى دیکه ده‌بێت و بریایانى پارتیش له‌مه تێگه‌یشتوون، به‌راستى ئه‌مانه‌وێت چ سه‌رۆکى هه‌رێم و چ یاساکه‌ى به زۆرینه‌یه‌کى باش تێپه‌ڕێندرێت، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌کرێت سازانى له‌سه‌ر بێت و سه‌رۆکى هه‌رێم سه‌رۆکى هه‌موو کوردستان بێت. وه‌ختێک ده‌بێت به‌سه‌رۆکى هه‌موو کوردستان که ده‌نگى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانى له‌گه‌ڵدا بێت، ده‌شمانه‌وێت حکومه‌تیش به‌هه‌مانشێوه بێت و ده‌نگى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى له‌گه‌ڵدا بێت. هاوڵاتى: پرسى پارێزگارى که‌رکوک و وه‌زیرى داد له به‌غدا که یه‌ک پاکێجى ئێوه بووه بۆ دانوسان له‌گه‌ڵ پارتى گه‌یشتووه به‌چى؟ له‌تیف شێخ عومه‌ر: ئه‌و دووانه پێ به پێ و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پێکهێنانى حکومه‌ت مه‌سه‌له‌ى که‌رکوک و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکرێت. رێکه‌وتنێک له‌نێوان جه‌نابى کاک کۆسره‌ت و کاک مه‌سعود بارزانى هه‌یه، ئه‌وه جێبه‌جێ بکه‌ن بۆ به‌غداو پارێزگارى که‌رکوکیش ئه‌وان یه‌کلایده‌که‌نه‌وه. هاوڵاتى: ئایا یه‌کێتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه کۆمه‌ڵ به‌شدارى حکومه‌ت بکات؟ له‌تیف شێخ عومه‌ر: بهبرایانى پارتیمان وتووه که حه‌قه ده‌رگا بخه‌نه سه‌ر پشت بۆ ئه‌و لایه‌ن و هێزه سیاسییانه‌ى که ده‌ور و کاریگه‌رییان هه‌یه، به‌نمونه کۆمه‌ڵ مافى پێ بدرێت به‌شدارى کابینه‌ى حکومه‌ت بکات ئه‌گه‌ر خۆیان خواستیان له‌سه‌ر هه‌بێت.
CBC News هاوڵاتی وه‌رگێڕانى یادقوربانى له‌پاش ڕزگارکردنى باغوز و ڕاگه‌یاندنى سهکهوتنى ڕیشه‌یى، له جه‌نگیان دژ به ڕێکخراوى داعش له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان، ڕێکخراوى داعش له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى کۆتایى پێهاتووه. به‌ڵام ڕێکخراوه‌که له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدان و ڕهگداکوتانیدا، له ساڵى ٢٠٠٣ و پاش سه‌رهه‌ڵدانى ڕێکخراوى ئه‌لقاعیده، به چه‌نده‌ها قۆناغى گه‌شه‌کردن و پاشه‌کشێدا تیپه‌ڕیوه. چه‌نه‌ها جار توشى شکستبووه، توانیوێتى سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه و له ئێستادا له زۆر له‌و ناوچانه‌ى که تێیدا شکستی هێناوه و دهرپهڕێنراوه، ده‌ستى کردووه‌ته‌وه به خۆڕێکخستهوهى نهێنى و کارى تیرۆریستی. ئه‌وه‌ى له ئێستادا کۆتایى پێهاتووه، خه‌لافه‌تى داعشه وه‌ک بونێکى جیۆپۆلیتیکی، ئه‌مه‌ش له‌پاش شکستهێنانى له کۆتا باره‌گاکانى له گوندى باغوز، له‌سه‌ر ده‌ستى هێزه‌کانى حیزبى دیموکراتى سوریا، به هاوکارى هاوپه‌یمانان. ئه‌م خه‌لافه‌ته له ترۆپکى ده‌سه‌ڵاتیدا، ناوچه‌یه‌کى به‌رفراوانى له‌ژێر ده‌ستبوو که خاکى سوریا و عێراقیشى له خۆ گرتبوو و چه‌نده‌ها شارى گه‌وره‌ى وه‌ک موسڵى تێدابوو. ئه‌م خه‌لافه‌ته له ترۆپکى ده‌سه‌ڵاتیدا، ناوچه‌یه‌کى له‌ژێر ده‌ستبوو که ڕوبه‌رى هێند ڕووبه‌رى به‌ریتانیا به‌رفراوان بوو و دانیشتوانه‌که‌ى ده‌گه‌یشته ٨ ملیۆن که‌س. ڕێکخراوه‌که به شێوازێکى دڕندانه و به‌پێى لێکدانه‌وه‌یه‌کى زۆر توندڕه‌وانه‌ى ئایینى ئیسلام، حکومڕانییان ده‌کرد. هه‌ر که‌س و هێزێک به‌ره‌نگاریان بوبێت، ته‌فر و تونایان ده‌کرد. هه‌زاره‌ها بارمه‌ته‌یان سه‌رده‌بڕى و چه‌نده‌ها جاریش ڤیدیۆى ئه‌م کرده‌وه قێزه‌وه‌نانه‌یان، له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو ده‌کرده‌وه. به‌ناو زیناکهران، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دادگا به‌ردباران ده‌کران. هاوڕه‌گه‌زبازانیش له باڵه‌خانه‌کانه‌وه فڕێ ده‌درانه خواره و مناڵان‌یش ده‌کرانه ته‌ماشاکه‌رى گشت ئه‌م کرده‌وه دڕندانه، وه‌ک به‌شێک له پرۆسه‌ى مێشک شتنهوهیان. به هه‌زاره‌ها ژنى یه‌زیدى، له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌که به بارمه‌ته گیران و کڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ده‌کرا. به‌ڵام ڕێکخراوه‌که، هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتییه ڕۆژانه‌کانى دهوڵهتێکیشى جێبه‌جێده‌کرد. له نێو سنورى ده‌سه‌ڵاتیاندا، باجیان کۆده‌کرده‌وه. کتێبى قوتابخانه‌کانیان چاپ ده‌کرد. دراوى خۆیان چاپده‌کرد و ژێرخانى شاره‌کانیشیان بنیات ده‌نایه‌وه، به‌مه‌ش ڕێکخراوى داعش به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان، ده‌وڵه‌تمه‌دارییان ده‌کرد. ئاستێک له ده‌وڵه‌تمه‌دارى که ته‌نانه‌ت ڕێکخراوى ئه‌لقاعیده‌ش هه‌رگیز نه‌یتوانی بوو پێیبگات. له باره‌گاکانیانه‌وه له سوریا و عێراق، چه‌نده‌ها هێرشیان بۆ سه‌ر وڵاتانى دى ڕێکده‌خست، وه‌ک هێرشه‌کانى ساڵى ٢٠١٥ى پاریس. خه‌لافه‌ته‌که له ڕێیى چالاکییه بهرفراواکانیان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئه‌و ڤیدیۆ قێزهوهنانهى کرده‌وه‌کانیان، سه‌رکه‌وتوبوو له ڕاکێشانى ده‌یان هه‌زار ئه‌ندام له وڵاتانى بیانییه‌وه، که له ڕێى ئینته‌رنێته‌وه بڵاویان ده‌کردنه‌وه بهسهرانسهرى جیهاندا. ئه‌م خه‌لافه‌ته جیۆپۆلیتیکییه، له ئێستادا کۆتایى پێهێنراوه. باجى ئه‌م سه‌رکه‌وتنه چه‌ند گه‌وره بوو؟ که‌مپینى سه‌ربازى چوار ساڵه‌ى دژى داعش، بووه هۆى کوشتن و برینداربونى ده‌یان هه‌زار که‌س و بێلانه بونى سه‌دان هه‌زارى تر، و کاولبونى به‌شێکى به‌رچاوى خاکى نێوان دیمه‌شق بۆ ناوه‌ڕاستى عێراق. چوار شاره سه‌ره‌کییه‌که‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ڕێکخراوه‌که، موسڵ، ڕه‌قه، ڕومادى و فه‌لوجه، هه‌موو وێرانکارى به‌رچاویان به خۆیانه‌وه دی. ڕێکخراوه‌که له گشت ناوچه‌کان پێش پاشه‌کشێ به توندى به‌رگرییان ده‌کرد. قه‌ڵغانى مرۆیى و خۆ ته‌قاندنه‌وه و ئوتومبێلى بۆمبڕێژکراویان به‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام له به‌رگرییان له ناوچه‌کانیان، به‌کارده‌هێنا. پاش پاشه‌کشێشیان، ناوچه‌کانیان بۆمبڕێژ ده‌کرد و زۆر له‌م ناوچه بۆمبڕێژکراوانه تا ئێستاش پاکنه‌کراونه‌ته‌وه. هێزه‌کانى هاوپه‌یمانى، به ده‌یان هه‌زار بۆمبیان به‌سه‌ر باره‌گا و ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش به درێژایى که‌مینه باراند. هێزه‌کانى سوپاى سوریا، با پاڵپشتى ئاسمانى ڕوسیا و میلیشا شیعه‌کانى عێراقیش، به پاڵپشتى ئێران به‌شداربون له که‌مپینه‌که. ژماره‌ى کوژراوانى که‌مپینه‌که تائێستا به وردى دیارى نه‌کراوه. ساڵى ڕابردوو و له ڕاپۆرتێکدا، هاوپه‌یمانان مردنى ١١٣٩ هاوڵاتى مه‌ده‌نییان ڕاگه‌یاند که به‌هۆى هێرشه ئاسمانییه‌کانى نێوان مانگى ٨ى ٢٠١٤ و مانگى ١١ى ٢٠١٨ گیانیان له ده‌ستدابوو، به‌ڵام ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان، ده‌ڵێن ژماره ڕاسته‌قینه‌که زۆر له‌مه زیاتره. له ڕاپۆرتێکدا ئه‌سۆشیه‌تد پرێس ڕایگه‌یاند که ته‌نها له هێرشى گرتنه‌وه‌ى شارى موسڵدا، زیاد له ٩٠٠٠ هاوڵاتى مه‌ده‌نى گیانیان له ده‌ستداوه. له ئێستادا سوریا هێشتا گیرۆده‌ى جه‌نگى ناوخۆیه و به‌رپرسانى عێراقیش ده‌ڵێن، ئه‌وان پێویستیان به زیاد له ١٠٠ ملیار دۆلار ده‌بێت بۆ بونیاتنانه‌وه. به‌رپرسانى ناوخۆى شارى موسڵ، ده‌ڵێن ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌ته‌نها بۆ بوونیات نانه‌وه‌ى شارى موسڵ به‌س نییه. تائێستا هیچ لایه‌نێک ئه‌م تێچونهى نه‌گرتووه‌ته و ئه‌ستۆ و زۆر له ناوچه ڕزگارکراوه‌کان خاڵى ماونه‌ته‌وه. هه‌نگاوى داهاتو چى ده‌بێت؟ ڕاگه‌یاندنى سه‌رکه‌وتن له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان تا ڕاده‌یه‌ک ته‌نها گرنگییه‌کى ڕه‌مزى هه‌یه. به هه‌زاره‌ها چه‌کدارى داعش له ئێستادا، له عێراق و سوریا له چنگى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان ده‌رباز بون و خۆیان حه‌شار داوه. به‌رپرسانى ئه‌منى ئه‌مریکا هۆشدارى ده‌ده‌ن که ئه‌گه‌ر بونى سه‌ربازى له ناوچه‌که‌دا که‌مبکات، ڕێکخراوه‌که به ئه‌گه‌رێکى زۆر له ماوه‌ى ساڵێکدا هه‌وڵى دوباره خۆڕێکخستنه‌وه و هێرش کردن ده‌دات. هیشام ئه‌لهاشیمی، لێکۆڵه‌ر له بوارى بیرى توندڕه‌و و پسپۆڕ له ڕێکخراوى داعشدا، له پۆستێکى تویته‌ر دواى ڕاگه‌یاندراوه‌که ئه‌مه‌ى نوسی بوو،» قه‌دى ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه له ئێستادا بڕدراوه، به‌ڵام ڕه‌گه‌کانى ماون و تواناى دوباره گهشهکردنهوهیان هه‌یه.» چالاکوانان له ناوچه‌که، له ئێستاوه هۆشدارى ده‌ده‌ن که چه‌نده‌ها خانه‌ى نهێنى دامه‌زراون و ده‌ستیان کردووه به ئانجامدانى کوشتن و ته‌قینه‌وه و ڕێگرى له هه‌ندێک له ناوچه ڕزگارکراوه‌کان. رێکخراوه‌که تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه له داهاتویه‌کى نزیکدا، خۆى ڕێکبخاته‌وه و ده‌ست بکاته‌وه به چالاکییه‌کانى له ناوچه‌که‌دا، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا، دۆناڵد تره‌مپ، پلانه‌کانى بۆ کشاندنه‌وه‌ى گشت هێزه‌کانى له سوریا بخاته بارى جێبه‌جێکردن. به‌رپرسى که‌مپینى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریکا دژ به ڕێکخراوى داعش، لیوا جۆزف ڤۆتێل مانگى ڕابردوو له دیمانه‌یکدا ڕایگه‌یاندبوو،»ئه‌وه‌ى ئێمه ئێستا ده‌یبینین، خۆبهدهستهوهدانێکى ڕیشه‌یى ڕێکخراوه‌که نییه، به‌ڵکو پاشه‌کشێیه‌کى نه‌خشه بۆ دانراوه بۆ پارێزگارى کردن له خێزان و دار و ده‌سته‌یان. ئه‌وان ته‌نها چاوه‌ڕێى دۆخێکى له‌بارن بۆ دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه.»
ھاوڵاتی، واشنتن پۆست چاودێران پێشبینی ده‌که‌ن که کوردانى تورکیا ده‌نگى یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بن له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ٣١ى مانگى ٣ى تورکیا، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا دێت که گه‌وره‌ترین پارتى کوردى به‌شدار له هه‌ڵبژاردنه‌کان، به‌پێى بڕیارێکى ستراتیژى، ده‌نگه‌کانى خۆى له شاره‌کانى ئیستانبول و ئه‌نقه‌ره و چه‌ند ناوچه‌یه‌ى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى دیکه، ده‌ده‌نه پارتێکى سێکیولارى دژ به پارتى ده‌سه‌ڵاتدار. پارتى هه‌ده‌په له ژینگه‌یه‌کى بارگاوى سیاسی‌دا، به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوى شاره‌وانییه‌کان له تورکیا ده‌کات، له‌کاتێکد حکومه‌تى تورکیا چه‌ند سزایه‌کى قورسى پارته‌که‌ى داوه له‌م ماوه‌یه‌دا، به بیانوى په‌یوه‌ندیدارییان له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێکى چه‌کدارى، که حکومه‌تى تورکیا به نایاسایى له قه‌ڵه‌میان ده‌دات. چه‌نده‌ها قایمقام و ئه‌ندامى سه‌ر به‌م حیزبه، له نێویاندا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشى هاوسه‌رۆکى پارته‌که، له‌ئێستادا له به‌ندینخانه‌کانى تورکیادان. پارتى هه‌ده‌په، دووه‌م گه‌وره‌ترین پارتى ئۆپۆزسیۆنى په‌رله‌مانى تورکیایه و زۆربه‌ى لایه‌نگرانى کوردانى دانیشتوى ڕۆژهه‌ڵاتى باشورى تورکیا و کوردانى نێو شاره سه‌ره‌کییه‌کانى تورکیان. هه‌روه‌ها به‌هۆى داکۆکیکردنى حیزبه‌که، له مافى که‌مینه‌کان له تورکیادا، لایه‌نگریان له‌نێو چه‌ند گروپێکى که‌مینه‌ى تر‌ى تورکیا هه‌یه. پارتى هه‌ده‌په، له‌گه‌ڵ ٧ پارتى سیاسى بچووکتر ، بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌کانى تورکیا له کۆتایى ئه‌م مانگه، هاوپه‌یمانییه‌کى کوردى سیاسى پێکهێناوه. پارته‌که چه‌نده‌ها کاندیدى له شار و شارۆچکه‌کانى باکورى کوردستان، بهشدارپێکردووه. به‌ڵام بڕیاریداوه داوه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، هیچ کاندیدێکى له شاره‌کانى ئیستانبوڵ و ئه‌نقه‌ره و چه‌ند شارێکى گه‌وره‌ى تر‌ى تورکیا نه‌بێت. ئامانجى ئه‌م ستراتیژییه، تۆکمه‌کردنى ده‌نگه‌کانى پارتى کۆمارى جه‌هه‌په‌یه،تاکو ئۆپۆزسیۆنى تورکیا، باشتر بتوانێت ململانێى پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى ئه‌که‌په بکات. ڕاپرسییه‌کان له ئێستادا، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که به ئه‌گه‌رێکى زۆر، کاندیدى ئۆپۆزسیۆن مه‌نسور یاڤاس له شارى ئه‌نقه‌ره زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت، له کاتێکدا شاره‌وانى ئه‌و شاره، نزیکه‌ى چاره‌که سه‌ده‌یه‌که له ده‌ستى پارتى ئه‌که‌په‌دا بووه. ڕاپرسییه‌کان ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خه‌ن که ده‌نگه‌کانى کاندیدى پارتى ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌که‌په، که سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشوى تورکیا بینالى یهڵدریمه، زۆر نزیک ده‌بن له ده‌نگه‌کانى کاندیدى ئۆپۆزسیۆن ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغلۆ، ئه‌مه‌ش له ململانێ له‌سه‌ر پۆستى قایمقامى ئیستانبوڵ. په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په، ڕۆژى یه‌کشه‌مه به لایه‌نگرانى پارته‌که‌ى له ئیستانبوڵ ڕاگه‌یاند که هه‌ده‌په له ئێستادا پارتێکى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه له تورکیادا،»ئێمه ئه‌و پارته‌ین که ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو دیارى ده‌که‌ین.» به ده‌یان هه‌زار لایه‌نگرى هه‌ده‌په، ڕۆژى یه‌کشه‌ممه له شارى ئیستانبوڵ له گردبونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌رى پارته‌که‌دا به‌شداربون، ئاڵاى هه‌ده‌په‌یان به‌رزکرده‌وه و به دروشم ناوى ده‌میرتاش و سه‌رۆکى به‌ندکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیان ده‌وته‌وه. رێدوان تهین، ئه‌ندامى ٣٥ ساڵه‌ى پارتى هه‌ده‌په به واشینتن پۆستى ڕاگه‌یاند،»له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا، ده‌نگ ده‌ده‌م به پارتى جه‌هه‌په، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و پارته‌م خۆش ده‌وێت، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م ڕژێمه ده‌سه‌ڵاتداره‌ى ئێستا ده‌بێت بگۆڕدرێت.» که‌ناڵه ناوخۆییه حکومییه‌کانى تورکیا، له ئێستادا وه‌ک به‌شێک له کهمپینکردنیان بۆ پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى ئه‌ردۆغان، ڕۆژانه گردبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانى ئه‌و پارته نیشان ده‌ده‌ن و وتاره‌کانى ئه‌ردۆغان بڵاو ده‌که‌نه‌وه. ئه‌ردۆغان له‌م وتارانه‌دا به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که نه‌ته‌وه‌که‌یان له جه‌نگى مان و نه‌ماندایه و پارتى هه‌ده‌په به تیرۆریست و خائین ناوده‌بات. پارتى هه‌ده‌په، هیچ که‌ناڵ و لایه‌نێکى میدیایى ناوخۆیى تورکیا، له که‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان، هاوکاریان نه‌بووه. ئه‌ردۆگان و پارته‌که‌شى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، که ئه‌وان به پشتبه‌ستن به دروشمى نه‌ته‌وه په‌رست هه‌وڵده‌ده‌ن پێکهاته جیاوازه‌کانى تورکیا دژ به‌یه‌ک هان بده‌ن. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، هه‌ده‌په هه‌وڵده‌دات دوباره کۆنتڕۆڵى شاره‌وانى شار و شارۆچکه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى توکیا بگرێته‌وه ده‌ست، پاش ئه‌وه‌ى حکومه‌تى تورکیا دواى ڕاگه‌یاندنى بارى نائاسایى له سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا، پاش کوده‌تا شکستخواردووه‌که‌ى ساڵى ٢٠١٦ ، زیاد له ١٠٠ قایمقامى له پۆسته‌کانیان لابرد و شوێنگره‌وه‌ى سه‌ر به پارتى ده‌سه‌ڵاتى خسته شوێنیان. له نێویانیشدا دیارترین پۆست که هه‌ده‌په هه‌وڵى دووباره ده‌ستخستنه‌وه‌ى ده‌دات، پۆستى قایمقامى شارى دیاربه‌کره، که پایته‌ختى ڕه‌مزى کوردانى ڕۆژهه‌ڵاتى باشورى تورکیایه. ئه‌ردۆغان له مانگى ده‌ى ڕابردوودا ڕایگه‌یاند، که ئه‌وان ئاماده‌نین له هه‌ڵبژاردنه‌کان، کاندیدى هه‌ده‌په له ڕۆژهه‌ڵاتى باشورى تورکیا پۆست بگرنه ده‌ست،» ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، که‌سانێک پۆست بگرنه ده‌ست که په‌یوه‌ندییان هه‌بێت له‌گه‌ڵ تیرۆرستاندا، ئه‌وه ئێمه ئه‌وه‌ى پێویست بێت و له ده‌ستمان بێت ده‌یکه‌ین، وه‌ک جارانى پێش‌و به‌رپرسانى جێگره‌وه ده‌خه‌ینه شوێنه‌کانیان.» حکومه‌تى تورکیا هه‌ده‌په به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوى په‌که‌که، که حکومه‌تى تورکیا و هاوپه‌یمانه ڕۆژئاواییهکانیشى به ڕێکخراوێکى تیرۆرستى له قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن. ئه‌ردۆغان خۆشى به‌رده‌وام سه‌ران و ئه‌ندامانى هه‌ده‌په به تیرۆرست و خائین ناوده‌بات. هه‌رچه‌نده هه‌ده‌په هه‌بوونى په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ په‌که‌که به ڕاسته‌وخۆ ڕه‌تناکاته‌وه، ئه‌وان له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن که ئامانجیان ته‌نها داکۆکى کردنه له دیموکراسییه‌ت و مافه‌کانى کورد، به شێوه‌یه‌کى یاسایى سیاسی. گردبونه‌وه‌که‌ى ڕۆژى یه‌کشه‌ممه له ئیستانبوڵ هاوکات یادى نه‌ورۆز بوو، که سه‌رى ساڵى کوردییه و یاده‌که به کردنه‌وه‌ى ئاگر و ئاهه‌نگ گێڕان یادکرایه‌وه. ئۆزله‌م کایا، که لایه‌نگرى هه‌ده‌په‌یه و بۆ یه‌که‌م جار له هه‌ڵبژاردنى داهاتودا ده‌نگ ده‌دات، به واشنتن پۆستى ڕاگه‌یاند،» ئه‌مڕۆ ڕۆژى نه‌ورۆزه، که لاى ئێمه ئاشتی، ئازادی و پێکه‌وه‌ژیانى نه‌ته‌وه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت. ئێمه هه‌مو لایه‌نێک و پێکهاته‌یه‌کمان قبوڵه، بۆیه ده‌نگمان بۆ هه‌ده‌په ده‌بێت.»
هاوڵاتی، سه‌روه‌ر محه‌مه‌د نازدار مه‌جید، ته‌مه‌ن24ساڵ، ماوه‌ى دوو مانگ ده‌زگیراندار بوه‌و جیابووه‌ته‌وه، دواتر چه‌ند مانگێک له‌گه‌ڵ کوڕێکدا له په‌یوه‌ندیدا ده‌بێت، که له‌ڕێگه‌ى فه‌یسبوکه‌وه یه‌کتریان ناسیوه، به‌ناوى هاوسه‌رگیرییه‌وه داواى وێنه‌ى لێکردووه و دواى ماوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندییه‌که‌یان پچڕاوه. ئه‌م کچه باس له‌وه‌ده‌کات که ماوه‌یه‌کى زۆر به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه‌و رووداوه‌که‌ى بیرنه‌ماوه، به‌ڵام دواجار ئه‌و په‌یوه‌ندیه ببوو به‌ڵایه‌ک بۆسه‌ر ژیانى. «هه‌ر بیرم چوبۆوه که ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌م کردوه‌و وێنه‌یه‌کى نیمچه ڕوتم بۆ ئه‌و کوڕه ناردووه«، نازدار وتى ئێستا ڕابردووى بۆته بار به‌سه‌ر شانیه‌وه و وازى لێناهێنێت». نازدار ئه‌و کوڕه‌ى له‌ڕێگه‌ى فه‌یسبوکه‌وه ناسیوه‌و به‌ناوى هاوسه‌رگیرییه‌وه، داواى وێنه‌ى جه‌سته‌ى خۆى لێکردووه، پاشان وازى لێهێناوه‌و ونبووه و وتى»ته‌نانه‌ت ڕه‌نگى که‌لوپه‌لى ناوماڵیشمان هه‌ڵبژارد بوو بۆ هاوسه‌رگیری، به‌ڵام هه‌ر که وێنه‌که‌م بۆنارد، وازى لێهێنام و ته‌نانه‌ت نهشوێنیم ده‌زانى نه کارى، چونکه هه‌مووى به درۆ پێوتبوم». دواى ئه‌و رووداوه، نازدار له‌گه‌ڵ کوڕێکى خزمیدا بڕیاریاندا هاوسه‌رگیری بکه‌ن و دوو مانگى ده‌زگیراندارن، بڕیار بوو پێش نه‌ورۆز ئاهه‌نگى گواستنه‌وه ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام دوو رۆژ پێش ئه‌وه، وێنه نیمچه رووته‌که‌ى گه‌یشت به‌ده‌ست ده‌ستگیرانه‌که‌ى و ئێستا ئه‌و پێی ده‌ڵێت، جیاده‌بنه‌وه و ناتوانێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بکات. هه‌ندێ جار ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ى که کوڕان و کچان له رێگه‌ى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه ده‌یبه‌ستن، دووچاری گرفتى گهورهیانى ده‌کات، ئه‌وه‌ش به تایبه‌تى بۆ کچه‌که که ده‌بێته رابردوویه‌ک بۆی و له‌لایه‌ن ئه‌و کوڕانه‌وه، وه‌کو چه‌کی هه‌ڕه‌شه له دژیان به‌کارده‌هێنرێت که هه‌تاوه‌کو دوێنێ دڵخوازی یه‌کتری بوون. به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى ده‌ست هاوڵاتی که‌وتووه، له‌ساڵى2017دا 611سکاڵا سه‌باره‌ت به خراپ به‌کارهێنانى ئامێره‌کانى په‌یوه‌ندى هه‌بووه، به‌ڵام له‌ساڵى2018دا 452 سکاڵا تۆمار کراوه. ئاشنا سه‌روه‌ر، ته‌مه‌ن 28 ساڵ، یه‌کێکه له‌و قوربانیانه، ئه‌و کاتێک کوڕێکی له رێگه‌ى فه‌یسبوکه‌وه ناسی، وایزانى ئیتر خۆشبهتى ده‌کات، به‌ڵام دواجار باجی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یدا که ماوه‌ى دووساڵ به‌رده‌وام بوو. کوڕێک چه‌ندین جار داواى وێنه‌ى لێکردووه و بۆى ناردووه، به‌ڵام دواتر کوڕه‌که، پێی ده‌ڵێت پاره‌ى پێ نییه ماده‌ى هۆشبه‌ر بکرێت، چونکه ئه‌و که‌سێکى ئالوده‌یه‌و ده‌بێت ئاشنا پاره‌ى بۆ په‌یدا بکات، ئه‌گه‌ریش ئه‌م کاره نه‌کات وێنه‌کانى بڵاوده‌کاته‌وه. ئاشنا به‌گریانه‌وه گێڕانه‌وه‌که‌ى به‌رده‌وام کرد‌و وتى «له‌تاو ژیانى خۆم، ناوه ناوه سه‌د بۆ دووسه‌د هه‌زار دینارم پێده‌داو و تاواى لیهات توانام نه‌ما ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى بده‌مێ، بۆیه په‌نام برده به‌ر چاودێریکردنى و ویستم که‌سێکى نزیکى بدۆزمه‌وه هاوکاریم بکات». ئه‌وه‌ى ئاشنای زیاتر حه‌په‌ساند ئه‌وه‌بوو، کاتێک چاودێرى کوڕه‌که‌ی کرد، بینى ئه‌و یه‌که‌م کچ نیه که کوڕه‌که فێڵی لێکردوه، به‌ڵکو پێنج کچى تر‌ى به‌و ده‌رده بردووه «که زانیم وایه، وازم لێهێناو دڵنیابوم که ته‌نها بۆ پاره ئه‌م کاره ده‌کات و مه‌به‌ستى بڵاوکردنه‌وه‌ى وێنه نیه«. زۆرجار ئه‌و کچانه‌ى ده‌بنه قوربانى، له ترسی ئه‌وه‌ى ناویان به خراپی نه‌زڕێت، نا‌وێرن سکاڵا تۆماربکه‌ن، به‌ڵام پۆلیس ده‌ڵێت، ئه‌وان ده‌توانن ئه‌و که‌سانه بدۆزنه‌وه‌و سزایان بده‌ن. له رابرودووشدا چه‌ندین که‌سیان سزاداوه. سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى پۆلیسى سلێمانى، به هاوڵاتی وت» له‌م ساڵدا سێ حاڵه‌تى ههڕهشهکردنمان هه‌بووه، که له‌رێگه‌ى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و توانیومانه ئه‌و که‌سانه ده‌ستگیر بکه‌ین». باسیله‌وه‌شکرد که هیچ حاڵه‌تێک نه‌بووه که کچ هه‌ڕه‌شه له کوڕێک بکات و وتیشى»له پێشتردا، چه‌ند کچ و ژنێک هه‌بوون له مه‌غریب هه‌ڕه‌شه‌یان له پیاوانى سلێمانى ده‌کرد به‌وه‌ى گه‌ر بێت و پاره نه‌خه‌نه سه‌ر هه‌ژماره بانکییه‌که‌یان، ئه‌وه وێنه و ڤیدیۆکانیان بڵاو ده‌که‌نه‌وه«. هه‌روه‌ها هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر، به هاوڵاتی وت «ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى که له ڕێگه‌ى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه ڕووده‌ده‌ن، له سێ حاڵه‌تدا خۆی ده‌بینێته‌وه، بۆ داواکردنى پاره، یاخود سێکس یان له‌که‌دارکردنى که‌سه‌که و بنه‌ماڵه‌که‌ى». وتیشى» ئێمه ڕێنمایى هاوڵاتیان ده‌که‌ین که زۆر به وریاییه‌وه تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌کاربهێنن و به‌ناوى خۆشه‌ویستى و هاوسه‌رگیرییه‌وه، وێنه‌ى تایبه‌تى خۆیان نه‌نێرن بۆ هیچ که‌سێک». هه‌ندێجار، هۆبه‌ى لیژنه‌ى ئاشته‌وایى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى توندوتیژى خێزانى، له کاتی ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا یارمه‌تى ئه‌و که‌سانه ده‌ده‌ن که تووشى ههڕهشهکاریی بونه‌ته‌وه، له‌ڕێگه‌ى پێدانى چاره‌سه‌رى (ده‌روونى، کۆمه‌ڵایه‌تى، یاسایی)ه‌وه. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى به‌و که‌سانه‌وه ده‌که‌ن که‌هه‌ڕه‌شه‌یان کردووه، بۆ ئه‌وه‌ى کۆتایی به کێشه‌که بێت، ئه‌و وێنه‌و ڤیدیۆیانه‌ى له لایانه بیسڕنه‌وه. پشده‌ر ڕه‌شید، لێپرسراوى هۆبه‌ى لیژنه‌ى ئاشته‌واى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى توندوتیژى خێزانى، به هاوڵاتی وت «که‌سه‌که بیه‌وێت ڕێنیشانده‌رى ده‌بین له چۆنێتى گرتنه‌به‌ری ڕێکاره‌کانى سکاڵا تۆمارکردن». وتیشى» گه‌وره‌ترین کێشه‌ى ئێمه ئه‌وه‌یه، ئه‌و که‌سانه‌ى توشى ئه‌و کێشانه ده‌بن، نایانه‌وێت کێشه‌که بچێته به‌رده‌م یاسا‌و نایانهوێک که‌سوکاریان بیزانن، بۆیه له‌وکاته‌دا ده‌ستمان ده‌به‌سترێت و پاڵپشتییه‌کى یاساییمان نییه تا بتوانین له‌ڕوى کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، هه‌وڵى چاره‌سه‌رى کێشه‌کان بده‌ین». پشده‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر کچه‌که سکاڵای تۆمار کرد‌و کێشه‌که‌ى چووه دادگا‌و خێزانه‌که‌ى پێیانزانى و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرد، ئه‌و کات کچه ده‌برێته یه‌کێک له شوێنه‌کانى داڵده‌دانى ئافره‌تان و له‌وێدا ده‌پارێزرێت. لهههرحاڵهتێکدا ئه‌گه‌ر قوربانیه‌که تووشی هه‌رگرفتێک بێت، ئه‌وه سزای ئه‌و که‌سه قورس‌تر ده‌بێت که بووه‌ته هۆى تووشکردنى به‌و کێشه‌یه. به‌پێی یاسا، ئه‌و که‌سانه‌ى هه‌ڕه‌شه له کچان ده‌که‌ن به به‌ندکردن سزا ده‌درێن که ماوه‌که‌ى له شه‌ش مانگ که‌متر نه‌بێت و له پێنج ساڵ زیاتر نه‌بێت، هه‌روه‌ها به غه‌رامه‌کردنێک سزا ده‌درێت که له ملیۆنێک که‌متر نه‌بێت و له‌پێنج ملیۆن زیاتر نه‌بێت. پشتیوان حه‌مه‌ڕه‌زا، پارێزه‌ر، له‌باره‌ى یاساى خراپ به‌کارهێنانى ئامێره‌کانى په‌یوه‌ندى کردنه‌وه به هاوڵاتی وت «ئه‌گه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ى وێنه‌یه‌ک یاخود شتێک، ببێته هۆى کوشتنى ئه‌و که‌سه له لایه‌ن کهسووکارییهوه، ئه‌وه ئه‌و که‌سه‌ى که وێنه‌که‌ى بڵاوکردۆته‌وه، ئه‌بێته هاوبه‌ش له کوشتنى که‌سه‌که‌و تاوانه‌که‌ى قورس‌تر ده‌بێت». هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌هۆى پیشه‌یه‌که‌وه، وێنه یان زانیاری که‌سێکى تری ده‌ستبکه‌وێت، سزاکه‌ى قورس‌تر ده‌بێت به‌و پێیه‌ى پیشه‌که‌ى به‌کارهێناوه. پشتیوان حه‌مه‌ڕه‌زا وتى «له بڕگه‌یه‌کى تر‌ى یاساکه‌دا ئه‌وه‌ش باسکراوه که هه‌ر که‌سێک ئاسایش، پزیشک، پارێزه‌ر، یان هه‌ر پیشه‌یه‌کى تر، بیه‌وێت ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ستى ده‌که‌وێت، به شێوازێک له شێوازه‌کان بڵاوى بکاته‌وه، ئه‌وا به سزایه‌کى قورس‌تر سزا ده‌درێن، چونکه وه‌ک ئه‌وه سه‌یر ده‌کرێت پیشه‌که‌ى به‌کارهێناوه«. هه‌ندێکجار، ئه‌گه‌ر کچه‌که کێشه‌که‌ى نه‌باته دادگا‌و وێنه‌کان لای که‌سی به‌رامبه‌ر بمێنێت، ئه‌وا ده‌بێته هۆى سه‌رئێشه بۆی و وه‌کو کارتێکى هه‌ڕه‌شه‌کردن به‌رامبه‌ری به‌کاری دێنێت، هه‌روه‌کو نازدار که ده‌زگیرانه‌که‌ى بڕیاری داوه لێی جیابێته‌وه. به‌ڵام هێشتا نازدار کۆڵى نه‌داوه‌و بهواى چاره‌سه‌ردا ده‌گه‌ڕێت، چونکه ده‌زگیرانه‌که‌ى زۆر گوێ له قسه‌کانى مه‌لایه‌کى ئاینى ده‌گرێت، هه‌ربۆیه نازداریش بۆیه په‌ناى بۆ ئه‌و بردووه‌و داواى یارمه‌تى لێکردووه، به‌ڵام کێشه‌که‌ى نازدار زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بووه، چونکه کوڕه‌که وێنه‌ى نازدارى بۆ زیاتر له 15 کوڕى تر ناردووه و هه‌ر یه‌که‌یان هه‌ڕه‌شه له ده‌زگیرانه‌که‌ى ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى لێی جیاببێته‌وه. ئه‌گه‌رچی مه‌لاکه به‌رده‌وام ئامۆژگارى کوڕه‌که ده‌کات، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر سووره لهسهرجیابوونهوه، چونکه زۆربه‌ى ئه‌و کوڕانه‌ی که وێنه‌که‌یان لایه، هه‌ریه‌که‌یان به‌شێوه‌یه‌کى جیاواز وێنه‌که‌یان گۆڕیوه و به‌کاریان هێناوه، بۆیه کوڕه‌که که‌وتۆته ژێر فشارێکى ده‌روونییه‌وه. نازدار ئه‌وه‌ى گێڕایه‌وه که ده‌زگیرانه‌که‌ى زۆر هه‌وڵى داوه که ئه‌و وێنانه لاى کوڕه‌کان بسڕێته‌وه و کۆتایى به‌و کێشه‌یه بهێنێت، به‌ڵام کوڕه‌کان نه‌یان سڕیوه‌ته‌وه و هه‌ر ڕۆژه و زیاتر هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کردووه. دواجار ده‌زگیرانه‌که‌ی نازدار شکست دێنێت له قه‌ناعه‌ت پێکردنى کوڕه‌کان و بریاری جیابونه‌وه له‌گه‌ڵ نازدار به یه‌کجاری ده‌دات.
هاوڵاتی ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى به‌هۆى رووداوى ژێر ئاوکه‌وتنى کهڵهکهکهى موسڵه‌وه بێ سه‌روشوێن بوون، ڕووى له زیادبونێکى خێرا کردووه، ئه‌وه‌ش گومانى له‌لاى پۆلیس و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى شاره‌که دروستکردووه‌و باسله‌وه‌ده‌که‌ن، که‌سانێک که که‌سوکاریان داعش بوون و دیارنه‌ماون، ده‌یانه‌وێت وه‌کو قوربانى رووداوه‌که بیانناسێنن. رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو که‌ڵه‌کێک گواستنه‌وه‌ى گه‌شتیار له دورگه‌یه‌کى گه‌شتیارى موسڵ له‌سه‌ر روبارى دیجله ژێر ئاو که‌وت و به‌هۆیه‌وه نزیکه‌ى 100 که‌س خنکان و زیاتر له 100 که‌سى دیکه‌ش بێ سه‌روشوێن بوون. دواى رووداوه‌که، حکومه‌تى عێراق لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه‌ى پێکهێنا و تیمه‌کانى فریاگوزاریش به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان به‌دواى ته‌رمى ئه‌و که‌سانه‌دا که له‌رووداوه‌که‌دا بێسه‌روشوێن بوون. به‌پێی دوایین ئامار، به‌هۆى روداوه‌که‌وه 97 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 130 که‌سیش بێ سه‌روشوێن بوون، له‌کاتێکدا له‌کاتى رووداوه‌که‌دا باس له بێ سه‌رشوێن بونى که‌متر له 100 که‌س ده‌کرا. گه‌لاوێژ عه‌لى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسڵ به هاوڵاتی راگه‌یاند، به وته‌ى پۆلیس له‌ئێستادا کێشه‌یه‌ک دروستبووه، خه‌ڵکانێک هه‌یه کوڕى داعش بووه، یان ته‌رمه‌که‌ى دیار نییه یان بێ سه‌روشوێن بووه، پۆلیسیان ئاگادارکردووه‌ته‌وه که کوڕه‌که‌یان له‌ناو کهڵهکهکهدا بووه‌و بێسه‌روشوێنه. وتیشی «که‌ڵه‌که‌که 207 که‌سى تێدا بوو، به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى پۆلیس ئاگادارده‌که‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌یه ژماره‌یه‌کى زۆر له‌وه زیاتر په‌یدا ببێت». دواى ڕووداوى ژێرئاوکه‌وتنى کهڵهکهکهى موسڵ، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى شاره‌که و په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریاندا ئه‌و که‌سانه‌ى له‌رووداوه‌که‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه به شه‌هید له‌قه‌ڵه‌م بدرێن. گه‌لاوێژ عه‌لى وتى «ئه‌و که‌سانه‌ى که که‌سوکاریان له‌ناو داعش بێسه‌روشوێن بووه، ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌م سودمه‌ندبن و ئیمتیازات وه‌ربگرن، هه‌م تۆمه‌تى داعش له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌یان نه‌هێڵن». وتیشى «له ئێستادا پۆلیس میکانیزمى تایبه‌تى گرتووه‌ته به‌ر بۆ ته‌ئکیدکردنه‌وه له قوربانییه‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ى له رووداوه‌که‌دا بێسه‌روشوێن بوون». له حوزه‌یرانى 2014 و بۆ ماوه‌ى زیاتر له سێ ساڵ، موسڵ له‌ژێر ده‌ستى ئه‌و رێکخراوه‌دا بوو، ئه‌و رێکخراوه هه‌ندێک له خه‌ڵکى ئه‌و شاره‌ى ناچارکرد بچنه ریزه‌کانییه‌وه، یان به‌شێوازى جۆراوجۆر له‌گه‌ڵیاندا کاربکه‌ن. ئه‌و که‌سانه‌ى له‌رووى ژێرئاوکه‌وتنى کهڵهکهکهى موسڵدا گیانیان له‌ده‌ستدا زیاتر له 60 که‌سیان ژن بوون و 19 که‌سى دیکه‌شیان منداڵ بوون. دواى رووداوه‌که‌ش عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق چووه شاره‌که و لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه‌ى پێکهێنا، به‌جۆرێک له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێردا ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌که ئاشکرابکرێت، به‌ڵام تائێستا لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن و ئه‌نجامى کۆتایی بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه. ئه‌ندامه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسڵ باسى له‌وه‌کرد، 16 که‌س فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنیان بۆ ده‌رچووه، تا ئێستا نۆ که‌س ده‌ستگیرکراون که به‌رپرسى سه‌ره‌کین له رووداوه‌که و له‌به‌رپرسانى دورگه گه‌شتیارییه‌که و به‌رپرسانى که‌ڵه‌که‌که پێکهاتوون، گه‌ڕان به‌دواى ئه‌وانه‌ى دیکه‌شدا به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگیرکردنیان. دورگه گه‌شتیارییه‌که ده‌که‌وێته دارستانه‌کانى موسڵ، که‌ڵه‌که‌که ژماره‌یه‌ک خێزانى زۆرى هه‌ڵگرتبوو که به‌ڕێوه‌بوون به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى گه‌شتیارى له‌سه‌ر روبارى دیجله له ناوه‌ڕاستى موسڵ، به‌مه‌به‌ستى ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ى هاتنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى کوردییه‌وه، که پشووى فه‌رمى بوو له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق. پێش ڕووداوه‌که، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سه‌رچاوه ئاوییه‌کان و به‌نداوه‌کان، دورگه گهشتیارییهکهى ئاگادارکردبووه‌وه که له رۆژانى یادى نه‌ورۆزدا ئه‌و دورگه‌یه نه‌کرێته‌وه به‌رووى گهشتیاریاندا به‌هۆى به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى زیاتره‌وه له به‌نداوى موسڵ. گه‌لاوێژ عه‌لى باسى له‌وه‌کرد، ئیداره‌ى ئه‌و دورگه گه‌شتیارییه پابه‌ندنه‌بوون به‌و بڕیاره‌وه و له‌و رۆژه‌دا دورگه‌که‌یان کردووه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ش پابه‌ندى مه‌رجه‌کانى سه‌لامه‌تى نه‌بوون. ئه‌و دورگه گه‌شتیارییه له‌سه‌رده‌مى پێشووى ده‌سه‌ڵاتى سه‌دام حوسه‌ینه‌وه له‌موسڵ بوونی هه‌یه و دواى روخانى رژێمیش له‌ساڵى 2003 مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنانى وه‌رگرتووه، دواى ڕووداوه‌که‌ش مۆڵه‌ته‌که‌ى لێ وه‌رگیرایه‌وه. به وته‌ى گه‌لاوێژ عه‌لى، دواى هاتنى داعش له‌حوزه‌یرانى 2014، ئه‌و دورگه‌یه له‌کارکردن به‌رده‌وام بووه‌و له‌و کاته‌شدا که داعش له‌و شاره بووه کاریکردووه، پێده‌چێت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا پاره درابێت به‌و رێکخراوه. ژێر ئاوکه‌وتنى به‌له‌مه‌که خراپترین رووداوى له‌و شێوه‌یه‌یه له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵێکدا له عێراق، دواى ئه‌و شه‌ڕ و کوشتار و توندوتیژییانه‌ى سه‌دان هه‌زار قوربانیان له‌و وڵاته لێکه‌وتووه‌ته‌وه. رووداوى ژێر ئاوکه‌وتن، رووداوێکى ده‌گمه‌نن له عێراق، که دوایینیان له ساڵى 2013دا بوو، کاتێک به‌له‌مێکى گه‌شتیارى لوبنانى له به‌غدا ژێر ئاوکه‌وت و به‌هۆیه‌وه پێنج که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. پێشتریش له‌ساڵى 2005دا 965 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا به‌هۆى دروستبوونى پاڵه‌په‌ستۆوه له‌کاتى گردبوونه‌وه‌ى زیارهتارانى ئیمام کازم له باکورى به‌غدا، که به‌هۆى ده‌نگۆى بوونى خۆکوژێکه‌وه له‌و شوێنه روویدا. رووداوى ژێرئاوکه‌وتنى به‌له‌مه‌که‌ى موسڵ له‌کاتێکدایه، هێشتا دوو ساڵ به‌سه‌ر کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى ئه‌و شاره له‌ده‌ستى داعش تێنه‌په‌ڕیوه، که بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ له‌ژێر دانیشتوانه‌که‌ى له‌ژێر ده‌ستى ئه‌و رێکخراوه‌دا ژیانێکى سه‌ختیان به‌سه‌رده‌برد. تائێستا ئاسه‌وارى کاره‌سات به موسڵه‌وه دیاره، به‌تایبه‌تى به شوێنى بازرگانییه‌کانه‌وه، که به‌درێژایی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک سه‌نته‌رێکى بازرگانى دیاربوون له‌سه‌ر ئاستى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. گه‌لاوێژ عه‌لى وتى «تائێستا ئاسه‌وارى شه‌ڕ به‌سه‌ر موسڵه‌وه دیاره، له‌کۆى پێنج پرد که پاره‌ى بۆ ته‌رخانکراوه، تائێستا یه‌ک پرد چاککراوه‌ته‌وه، که‌مته‌رخه‌مى هه‌یه هه‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندییه‌وه له‌به‌غدا، هه‌م له‌لایه‌ن حکومه‌تى خۆجێییه‌وه«. به‌هۆى ئاوهداننهکردنهوهى شاره‌که‌وه، تائێستا به‌شى زۆرى ئه‌و که‌سانه‌ى له‌ناوچه جیاجیاکانى موسڵ ئاواره‌بوون، نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌کانیان و شوێنه‌کانیان به خاپورکراوى ماونه‌ته‌وه. ئه‌ندامه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسڵ وتى «ئه‌وه‌ى کراوه تائێستا به هه‌وڵى خه‌ڵکه‌که خۆى بووه، که ده‌چیته موسڵ ئاسه‌وارى وێرانکارى ده‌بینیت، به‌رى چه‌پ باشتره، شوێنه‌کان و فه‌رمانگه حکومییه‌کان ئاوه‌دان کراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رى راست وێرانه و له‌سه‌دا 80ى به‌وشێوه‌یه ماوه‌ته‌وه«. باسى له‌وه‌شکرد، تائێستا زیاتر له 100 هه‌زار ئاواره‌ى موسڵ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌کانى خۆیان، که به‌شى زۆریان خه‌ڵکى شنگالن و چاوه‌ڕوانن ناوچه‌کانیان ئاوه‌دان بکرێته‌وه و ئارامى بۆ بگه‌ڕێته‌وه تا بچنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان.
هاوڵاتى گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی داوادەکات «لایەنە ڕیفۆرمخوازەکان»ی هەرێمی کوردستان دووبارە بژێنرێنەوە بۆ خستنەوەگەڕی دانوستان، لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی لە بەغداد و ئاماژە بەوەش دەکات، بەوشێوەیە، برینی خۆ زامدارکردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، وردەوردە تیمار دەبێت و جەستەی سیاسەتی کوردی نوێدەبێتەوە. گروپەکە لە راپۆرتێک‌دا کە بە ناونیشانی «دوابەدوای هەوڵی ڕیفراندۆمە پڕ کۆسپەکەی کوردستانی عێراق»، بڵاویکردۆتەوە، ئاماژە بەوەدەکات کە یەکێتی و ئەگەری هەر دەستکەوتێکیان لە دەستدا کە بۆی هەبوو وەریبگرن لە بەرانبەر سەرکەوتنە مەیدانییەکانیان بەسەر داعشدا. دوابەدوای هەوڵی ڕیفراندۆمە پڕ کۆسپەکەی کوردستانی عێراق ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست | ئازاری ٢٠١٩ گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی ناحکومی قازانج نەویستە و بارەگای سەرەکیی لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە. ڕێکخراوەکە لە ساڵی 1995 دامەزراوە و لە چەندین وڵاتی جیهانی سێیەم لێکۆڵینەوەی مەیدانیی سەربەخۆ دەکات و پێشنیاری میکانیزمی چارەسەری کێشەکان دەکات و نێوەندگیری ڕاستەوخۆ و نا ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنە حکومی و رێکخراوەیی و میدیاییەکان دەکات. کورتەی دەق کاردانەوە توندەکان دژ بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردەکان لە ئەیلولی ٢٠١٧دا، کە بوە هۆی گێڕانەوەی زۆربەی ناوچە جێناکۆکەکان بۆ ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە عێراقییەکان، زۆری لە دوو حیزبە سەرەکییەکەی کوردستانی عێراق کردوە کە بیر لە دووبارە بنیاتنانەوەی هاوپەیمانیەتی بکەنەوە و بەیەکەوە لەگەڵ بەغدادا هەوڵی کەمکردنەوەی جیاوازی و کێشە هەڵپەسێردراوەکانیان بدەن. ئەم هەنگاوانە پێویستییەکی ستراتیجین گەر هەردوو دوو حیزبی: یەکیەتی نیشتمانی کوردستان (ی.ن.ک) و پارتی دیموکراتی کوردستان (پ.د.ک) بیانەوێت بەرژەوەندیەکانی هەرێمی کوردستان بەرەوپێش بەرن. بەڵام ململانێکانی نێوان حیزبەکان و ناو حیزبەکان، هاوکات لەگەڵ ململانێی دەسەڵات، بوونەتە کۆسپ لەبەردەم هەنگاونان بەرەو ئەم ئاراستەیە. کاردانەوە خراپەکانی ڕیفراندۆم، هەروەها بوەتە هۆی داڕمانی خێراتری پڕۆسەی دیموکراسی نێو حیزبەکان و دام و دەستگا فەرمییەکانی هەرێمەکە، لە کاتێکدا هۆکارێک بووە بۆ بەهێزتربوونی حوکمی بنەماڵەیی. هەر هەوڵێکی نێودەوڵەتی بۆ باشترکردنی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، دەبێت بە هەوڵدان بۆ بنیاتنانەوەی هاوپەیمانیەتی و دۆستایەتی نێوان یەکیەتی و پارتی و دروستکردنی پاڵەپەستۆ بەرەو ڕیفۆرمی سیاسی دەستپێبکات. ساڵی ٢٠١٧ ساڵێکی کارەساتباربوو بۆ کوردستانی عێراق. یەکیەتی و پارتی هەردوو دەیانویست هاوسەنگەرییان لەگەڵ هاوپەیمانیەتی ڕۆژئاوایی بۆ لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) بفرۆشنەوە بە ڕۆژئاوا لە بەرانبەر پاڵپشتیی ئەوان بۆ هەوڵی سەربەخۆیی کوردستان. بەڵام دوو حیزبەکە ئەگەری هەر دەستکەوتێکیان لە دەستدا کە بۆی هەبوو وەریبگرن لە بەرانبەر سەرکەوتنە مەیدانیەکانیان بەسەر داعشدا بەهۆی هەوڵێکی ڕیفراندۆمی ناوەختەوە کە لە لایەن پارتیەوە ڕابەرایەتی دەکرا. نەک هەر ڕووبەرێکی زۆری چەندین ناوچەی جێناکۆکیان لەدەستدا و نزیکەی هەموو هێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان (جگە لە ئیسرائیل) لە خۆیان توڕە کرد، بەڵکو ناکۆکی و جەمسەریەتی سیاسیی نێو هەرێمی کوردستانیشیان تۆختر کردەوە کاتێک پەردە لەسەر قوماری ڕیفراندۆم لادرا و هەندێک دەهۆڵی خیانەتیان لە دژی هەندێکی تر کوتی. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨‌دا، دەستنیشانکردنی عادل عەبدول مەهدی (سیاسەتمەدارێک ناسراو بە نزیکی و هاوسۆزی بۆ کوردەکان) بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەلێکی بەخشییە کوردەکان کە کێشە هەڵپەسێراوەکانیان لەگەڵ بەغدادا لەسەر ناوچە جێناکۆکەکان و دابەشکردنی داهات چارەسەربکەن، بەڵام یەکیەتی و پارتی ناتوانن ئەم هەلە بقۆزنەوە گەر خاوەنی یەکڕیزی و یەکبڕیاری نەبن لە بەغداد. لە ئێستادا، ئەوان زیاتر مەیلی گرنگیدانیان هەیە بە ڕێکەوتنی تاکلایەنە لەگەڵ لایەنە بەهێزە سیاسییە سەربازییە شیعەکاندا کە دەستکەوتی خێرا، بەڵام کورتخایەنی لێ بەرهەمدێت. ڕێکەوتنی ستراتیجی پێشووی نێوان دوو حیزبەکە کە لە لایەن مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی سەرۆکی هەردوو حیزبەوە، نزیکەی دەیەیێک لەمەوبەر واژوو کرا لەنگەری سەقامگیری ناوچەکەبووە، بەڵام دوابەدوای پشێوییەکانی ساڵی ٢٠١٧ و کۆچی دوایی تاڵەبانی هەر لەو ساڵەدا، ڕێکەوتنەکە بەرگەی نەگرت. دووبارە بنیاتنانەوەی ڕێکەوتنی ستراتیجی ئەستەمە و هاوکات لایەن و دام و دەستگایەی جێگرەوەی جێگیری تریش نیە بۆ زامنکردنی داهاتووی هەرێمەکە. ناکۆکییەکانی نێو لایەنە کوردییەکان، تەنها پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقدا سەختتر نەکردوە، بەڵکو لەگەڵ بەرهەم ساڵحی پشکی یەکیەتی بۆ سەرۆک کۆماریش پەیوەندییەکانی ئەستەم کردوە و پارتی دژی هەڵبژاردنی وەستایەوە. لاوازیی سەرەکیی کوردستانی عێراق لەوەدایە، کە دوابەدوای ڕوخانی ڕژێمەکەی سەدام حسێن لە ٢٠٠٣وە تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان، شکستی هێناوە لە بنیاتنانی چەند دام و دەستگایەک کە بتوانێت - بێ لایەن لەو دوو حیزبەی پێشتر لە حوکمداری بەعس یاخیبوون و ڕاپەڕین - چاودێری سیستەمی سیاسی هەرێمەکە بکات. لە ئێستادا هەرێم بەرەو دواوە هەنگاو دەنێت. دام و دەستگا فەرمیەکان و حیزبەکانیش تووشی قەیران هاتوون و بوونەتە بارمتەی تۆڕێک لە کەسایەتی حیزبی کە بە هۆی خزمایەتی یاخود بەرژەوەندی تایبەتەوە پێکەوە گرێدراون. کێشەکە سەرچاوەدەگرێت لە نێو حیزبەکان خۆیان و لە داڕمانی پڕۆسەیەکی دیموکراسیدا کە زامنی دەستاودەستکردنێکی سەقامگیری دەسەڵاتبکات. ئەنجومەنەکانی ڕاوێژ و بارەگای سیاسیەکان، چیدی وەک مەکۆیەک بۆ ڕاویژکاری سیاسی ڕۆڵ نابینن. بە پێچەوانەوە، بەرژەوەندی کەسی و خێزانی باڵادەستە لە خستنەڕوو و هەڵبژاردنی کاندید بۆ پۆستە حکومیەکان و دانانی پلانی ستراتیجی. ئەگەر ئەم مۆدێلە سیاسیە بەردەوامبێت، ئەوا هێزی زیاتر دەبەخشێت بەو سەرۆکانەی پێیان وایە کوردستان دەتوانێت لە قەیرانی پاش ڕیفراندۆم بە پەیوەندی حیزبی و خێزانی ڕزگاریبێت لە بری هەماهەنگی ناو حیزبەکان و نێوحیزبەکان و هەبوونی دامودەستگای فەرمیی باوەڕپێکراو. لایەنە سیاسییە خۆسەپێنەکانیش هەوڵدەدەن لە ڕێگای ڕێکەوتنی حیزبییەوە، لەگەڵ حیزبە شیعەکاندا ناوچەکانی بەهۆی ڕیفراندۆمەوە لە دەستیاندا بەدەستیبێننەوە، لە جیاتی ئەوەی پێکەوە لەگەڵ حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدیدا مامەڵەبکەن. ڕێکەوتنی لەم جۆرە دەسەڵاتی زیاتر بە حیزب دەدات بەسەر دامودەستگاکانی حکومەتدا هەردوو لە هەرێمی کوردستان و بەغداد، ڕێگایەکیش دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ڕۆڵی هەردوو حکومەتی هەولێر و بەغداد لە گەیشتن بە سازان لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان. لە ساڵی ٢٠١٨‌دا و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هەرێمدا یەکێتی و پارتی دووبارە باڵادەستی خۆیان سەلماندەوە و زیاترین دەنگیان بەدەستهێنا، سەرەڕای شکستی ڕیفراندۆم. هۆکارێکی گەورەی سەرکەوتنیان ئەوەبوو کە دانیشتوانی هەرێم هەست ناکەن بەشێکبن لە بڕیاری سیاسی لە وڵاتەکەیان و پەنایان بردووەتەوە بەر حوکمداری هاوبەشی یەکیەتی و پارتی، لە کاتێکدا کە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن پەرتبوون و ڕوانگەیەکی ستراتیجی دوور مەودایان نییە. بەڵام بەردەوامیی پڕۆسەی سیاسی، وەک هەردەم، هیچ چارەسەرێک پێشکەش ناکات بۆ قەیرانە سیاسییە قوڵەکەی هەرێمەکە. دەمێکە پێویستە ڕیفۆرم ئەنجامبدرێت و لە میانەی ئەم ڕیفۆرمەدا میکانیزمێکی سەرپەرشتکاری دابمەزرێندرێت لە ڕێگای دەسەڵاتی دادوەریی سەربەخۆ و کۆمسیۆنی سەربەخۆوە کە چاودێری و سەرپەرشتیاری لایەنی جێبەجێکار بکات. ڕێڕەوی سیاسەت لە کوردستانی عێراق لەسەر ئەوە بەندە کە ئایە هێزە ڕیفۆرمخوازەکان یاخود هێزە تاکلایەنە خۆسەپێنەکان لە نێو دوو حیزبی فەرمانڕەوادا سەردەکەون، بە تایبەتیش لە نێو پارتی دیموکراتی کوردستاندا کە بەشێوەیەکی گشتی هێزی باڵا دەستە. ڕێڕەوی دانوستانەکان لەگەڵ بەغدادیش هەر لەسەر ئەمە بەندە. گەر لایەنە ڕیفۆرمخوازەکانی نێو پارتی، بتوانن بەسەر ئەمەکداریی خێزان و حیزب‌دا سەربکەون و لەگەڵ لایەنە چاکسازیخوازەکانی نێو یەکیەتی دا یەکبگرن، ئەوا دەتوانن پێکەوە فشاربکەن بۆ گۆڕانکاری دامودەستگایی لە هەرێمی کوردستان و ڕێگا خۆشبکەن بۆ دانوستان لەگەڵ بەغداد لەسەر کۆمەڵێک کێشەی هەڵپەسێردراو. بەڵام ئەگەر لایەنی دژە ڕیفۆرم لە نێو پارتیدا خۆیان بسەپێنن، ئەوا حیزبەکە ڕەنگە هەوڵی بەدەستهێنانی دەسەڵات و هەژموونی تەواوەتی بدات لە هەرێمی کوردستاندا، وەک چۆن لە هەوڵی ڕیفراندۆمدا بینرا. بڕیارێکی لەو جۆرەش، لایەنە خۆسەپێنەکانی نێو یەکیەتی بەهێزتر و سەرسەختتر دەکات. هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان کە بە چڕی بەشدارییانکردووە لە شەڕی داعش لە هەرێمی کوردستان، دەبێت ئاگاداربن کە دەسەڵاتی دیموکراسیی هەرێمەکە و هێزی دامودەستگاکانی لە ئێستادا پاشەکشەدەکات دوای ڕوخانی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکە. بۆ ڕێگری‌کردن لەم بەرەودواچوونە، دەبێت لایەنە نێودەوڵەتییەکان هانی دامەزراندنی میکانیزمێکی چاودێری بدەن کە گەلی کوردستان خۆیان بتوانن سەرکردەکانیان بەرپرسیار ڕاگرن. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە کاریگەریی و هەژموونی لە عێراق، بەندە بە هەبوونی هەماهەنگی لەنێوان لایەنە کوردییەکاندا لە هەولێر و بەغداد دەبێت گرنگییەکی تایبەت بەم بابەتە بدەن. هاوشێوەی ئەوان، وڵاتانی ئەندام لە یەکیەتی ئەوروپا، کە پابەندن بە پلانی ستراتیژیی هەبوونی عێراقێکی دیموکرات و هاوسەنگ و کارا دەبێت گرنگی بەم بابەتە بدەن. هاوکات، پڕۆسەی هاریکاری نەتەوە یەکگرتوەکانیش لە عێراق پێویستی بە هەماهەنگیی نێوماڵی کوردی هەیە، لە کاتێکدا کە نەتەوە یەکگرتوەکان خۆی ئامادە دەکات بۆ نێوەندگیری لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدادا لەسەر بابەتی ناوچە کێشە لەسەرەکان و دابەشکردنی داهات. ئەم لایەن و دامەزراوانە دەتوانن هاریکاری هەرێمی کوردستان بکەن لە زاڵبوون بەسەر ناکۆکییەکانیاندا و هاوکات دامەزراندن و بەردەوامبوونیان لەسەر میکانیزمی چاودێریی بەرپرسیارێتی – ئەمانە بۆ گەلێک کە زیاتر و زیاتر هەست بە زەوتکردنی مافەکانی دەکات – و هەروەها دووبارە ژیاندنەوە و خستنەوەگەڕی لایەنە ڕیفۆرمخوازەکان کە پێگەیەکی باشتریان هەیە و زیاتر ئامادەی دانوستانن لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی لە بەغداد. بەمشێوەیە، برینی خۆزامدارکردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی وردەوردە تیمار دەبێت و جەستەی سیاسەتی کوردی نوێدەبێتەوە. ب
شاناز حه‌سه‌ن چێنه‌ر نه‌جمه‌دین، کارمه‌ندى مه‌شق و شیاندن له وه‌زاره‌تى ناوخۆ که به ئۆتۆمبێله‌که‌ى کارى ته‌کسى ده‌کات، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌یه‌وه دوو به‌ڵێننامه‌ى زاره‌کى و نوسراوى پێ پڕکراوه‌ته‌وه تا چیتر کارى شۆفێرى نه‌کات. چێنه‌ر که به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه ده‌ستیدایه کارى شۆفێرى ته‌کسى، تا یه‌کى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ مۆڵه‌تى پێدراوه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌کاره‌که‌ى، ئه‌گینا روبه‌ڕووى لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌یه‌وه. «هه‌ویه و کارتى زانیارى و هه‌موو به‌ڵگه‌کانمان لێسه‌نراوه و پێیان وتوین هه‌رچى ڕوبدات له ئه‌ستۆى خۆتانه، له‌دواى یه‌کى حوزه‌یرانه‌وه چیتر ناتوانین کارى ته‌کسى بکه‌ین»، چێنه‌ر وای وت. ته‌نها چێنه‌ر نییه که ئه‌و بهڵێننامانهى پێ پڕکراوه‌ته‌وه، به‌ڵکو سه‌رجه‌م کارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى دیکه‌ى حکومه‌ت که موچه‌یان به‌رزه، به‌ڵێننامه‌ى له‌و شێوه‌یه‌یان پێ پڕکراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى چیتر کارى شۆفێرى ته‌کسى نه‌که‌ن. ئامانج له بڕیاره‌که‌ى حکومه‌ت، رێکخستنه‌وه‌ى کارى ته‌کسییه له هه‌رێمى کوردستان، دواى باشبوونى دۆخى دارایی و لابردنى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه. سامى جه‌لال، به‌ڕێوەبه‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت» ماوه‌ى پێشوو وه‌ک به‌یان بڵاومان کردۆته‌وه و ئه‌م فۆرمه وه‌ک به‌ڵێننامه به‌و که‌سانه پڕ ده‌کرێته‌وه که بڕیاره‌که ده‌یان گرێته‌وه«. فۆڕمه‌که هه‌موو ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانى میلاکى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ، ئاسایش، پۆلیس، زێره‌ڤانى، به‌رگرى و فریاکه‌وتن، ڕه‌گه‌زنامه، هاتوچۆ، پاسه‌وانى سنور و پۆلیسى گومرگ، ده‌گرێته‌وه. سامى جه‌لال وتى «ئه‌مه به‌س نیه بۆ ئێمه، سیسته‌مى بایۆمه‌تریمان داناوه که ئه‌و که‌سه په‌نجه‌مۆر ده‌کات، ده‌رده‌که‌وێت که موچه‌خۆره و ناتوانرێت فێڵبکرێت». ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که له‌مه‌ودا به‌هانه نه‌ما بۆ کارى ته‌کسى که بوترێت موچه که‌مه «پاشه‌که‌وت لابرا، بۆیه ئه‌و به‌هانه‌یه نه‌ما و له یه‌کى مانگى شه‌شه‌وه بڕیاره‌که جێبه‌جێ ده‌کرێت «. به‌پێی ئاماره‌کان، له‌هه‌رێمى کوردستان زیاتر له ملیۆنێک و 570 هه‌زار ئۆتۆمبیل بوونیان هه‌یه، که ژماره‌یه‌کى زۆریان ئۆتۆمبیلى ته‌کسین، به‌شێکى زۆر له‌وانه‌ش کارى ته‌کسى ده‌که‌ن فه‌رمانبه‌رى حکومه‌تن. جگه له‌و بڕیاره‌ى حکومه‌ت بۆ رێکخستنه‌وه‌ى کارى ته‌کسى، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى به هاوکارى له‌گه‌ڵ گروپى کۆمپانیاکانى شێنێ پڕۆژه‌ى دروستکردنى وێستگه‌ى ته‌کسى یان گه‌ڵاڵه‌کردووه. له‌ئێستادا پڕۆژه‌که له لایه‌ن ئاسایش و پۆلیس و سه‌ندیکا و قایمقام ه‌وه په‌سه‌ندکراوه و ته‌نها پارێزگارى سلێمانى ماوه. سدیق محه‌مه‌د، به‌ڕێوەبه‌رى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى، به هاوڵاتی وت «که پڕۆژه‌که له پارێزگا په‌سه‌ند کرا ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ کردنه‌وه و ده‌ستبه‌کار ده‌بین، له دواى دیراسه‌یه‌کى وردى شه‌ش مانگى بۆ کارى ته‌کسى، شه‌و و ڕۆژ نمونه وه‌رگیراوه به‌شێوازێکى زاستى وه‌رگیراوه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ که‌رتى تایبه‌تدا و بڕیارى ڕێکخستنى دراوه«. به‌پێی ئامارى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى، ڕۆژانه له 15 هه‌زار زیاتر ته‌کسى له‌ناو شارى سلێمانى هاتوچۆ ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا که شارى سلێمانى ڕۆژانه پێویستى به سێ هه‌زار ته‌کسى هه‌یه که به شێوه‌یه‌ى به‌رده‌وام بسوڕێنه‌وه. سدیق محه‌مه‌د باسى له‌وه‌کرد، ساڵانى پێشوو به‌بێ به‌رنامه تهکسییهکى زۆر هێنراوه‌ته‌وه ناو شارى سلێمانیه‌وه، که فشارێکى زۆرى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان دروستکردووه بووه‌ته هۆى پیسبوونى ژینگه‌ى شاره‌که. به‌پێی پڕۆژه‌که‌ى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى، له قۆناغى یه‌که‌مدا له‌زگه‌ى شین له ته‌کسى گه‌ڕۆکى ناو شار ده‌درێت و له‌زگه‌ى قاوه‌یى له ته‌کسى ده‌ره‌وه‌ى شار ده‌درێت. هه‌روه‌ها له قۆناغى دووه‌مدا هه‌موو ته‌کسى یه‌ک کارتى کارکردنى بۆ ده‌رده‌کرێت، که کۆمه‌ڵێک مه‌رجى هه‌یه و نابێت ئه‌و که‌سانه موچه‌خۆرى حکومى بن و پێویسته دانیشتوى ناو شارى سلێمانى بن و مۆڵه‌تى لیخوڕینى گشتییان هه‌بێت. سدیق محه‌مه‌د وتیشى «به پێی ئه‌م قۆناغانه داتایه‌کى وردمان بۆ ده‌رده‌چێت و به‌و پێیه 10 هه‌زار ته‌کسى ده‌مێنێته‌وه و دابه‌شى سه‌د وێسگه‌ى ده‌که‌ین له‌ناو شارى سلێمانیدا». باسى له‌وه‌شکرد، پڕۆژه‌که له ڕووى ئابورییه‌وه، سودى بۆ خاوه‌ن ته‌کسییه‌کان ده‌بێت که هاتووچۆى زۆر ناکه‌ن و به به‌نزینێکى که‌متر پاره‌یه‌کى زۆرتریان ده‌ستده‌که‌وێت و ده‌بێته خاوه‌نى خه‌تى خۆى که ده‌توانێت بیفرۆشێته‌وه. سدیق محه‌مه‌د وتیشى «ئه‌م پرۆژه‌یه خزمه‌تگوزارییه نه‌ک بازرگانى، بۆیه له به‌رامبه‌ردا بڕێک پاره‌ى ڕه‌مزى وه‌رده‌گیرێت له شۆفێره ته‌کسییه‌کان». له‌باره‌ى لایه‌نى ئه‌منییه‌وه، سدیق محه‌مه‌د باسى له‌وه‌کرد، پڕۆژه‌که بۆ شۆفێره ته‌کسییه‌کان سودى ده‌بێت، له کاتى بونى هه‌ر حاڵه‌تێکدا ده‌توانێت په‌یوه‌ندى بکات به لایه‌نى ئه‌منى یه‌وه، «سودى بۆ هاوڵاتیانیش ده‌بێت، ئێستا هه‌ندێک که‌س ناهێڵێت کچ و ژنى بچنه ته‌کسى یه‌وه، له‌و کاته‌دا شۆفیرى ته‌کسى ناتوانێت ته‌نها له ئاوێنهکهشهوه سه‌یربکات و خه‌ڵک ئه‌و ترسه‌ى نامێنێت». پارێزگارى سلێمانى چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یه پڕۆژه‌ى دروستکردنى وێستگه‌ى ته‌کسى راده‌ستیان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى بکه‌ن و بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له لێدوانێکیدا به هاوڵاتی وت «پڕۆژه‌ى دروستکردنى وێستگه‌ى ته‌کسى تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته ئێمه و هه‌ر کات گه‌یشته ده‌ستمان، دیراسه‌ى ده‌که‌ین و ئاڕاسته‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى ده‌که‌ین، دواى ئه‌وه‌ى بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ین».
ئارا ئیبراهیم بڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، به‌هۆى راده‌ستنه‌کردنى نه‌وته‌وه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه به «ئه‌گه‌رێکى لاواز و مه‌حاڵ» داده‌نرێت، له‌کاتێکدا به‌شێک له په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت راده‌ستنه‌کات، ئه‌گه‌رێکى له‌و شێوه‌یه هه‌یه. به‌پێی یاساى بودجه‌ى عێراق که سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندکرا، ده‌بێت به‌غدا مانگانه موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه بنێرێت، ئه‌گه‌ریش هه‌رێم رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى راده‌ست بکات، ده‌بێت کۆى پشکى هه‌رێم ره‌وانه بکات. مشومڕى بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه، جارێکى تر سه‌رى هه‌ڵدا دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیێراق وتى «ماوه‌ى سێ مانگه حکومه‌تى عێراق موچه و بوجه‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌نێرێت، بێ ئه‌وه‌ى له به‌رانبه‌ردا هه‌رێم نه‌وت راده‌ستى سۆمۆ کرابێت». وتیشى «له بوجه‌ى 2019 دا هاتووه که هه‌رێم ده‌بێت رۆژانه دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى سۆمۆ بکات و هه‌رێم نیازى پابه‌ندبوونى نیه«. ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که به‌پێى بڕگه‌یه‌ک له بودجه‌ى عێراقدا، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم په‌یوه‌ست نه‌کراوه به راده‌ستکردنى نه‌وت به به‌غداوه. دوابه‌دواى ئه‌وه، به‌رپرسانى پارتى وایان لێکدایه‌وه که قسه‌کانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره فشارى یه‌کیتى بێت بۆ ده‌ستکه‌وتنى پشکى زیاتر له کابینه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم. له ساڵى ٢٠١٤دا کاتێک کابینه‌ى نورى مالیکى بودجەى هه‌رێمى کوردستانى بڕی، به‌رپرسانى پارتى، راسته‌وخۆ یه‌کیتى نیشتیمانى کوردستانیان تۆمه‌تبار کرد به‌وه‌ى که پیشنیارى ئه‌وان بووه. هاوڵاتی په‌یوه‌ندیکرد به چه‌ند به‌رپرسێکى پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه بکه‌ن، به‌وپێیه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ردوولایان لەسەر پشکه‌کانى پێکهێنانى حکومه‌ت کۆده‌بنه‌وه‌و نایهنهویت لێدوانه‌کانیان کار بکاته سه‌ر کۆبوونه‌وه‌که. به‌ڵام شیروان میرزا په‌رله‌مانتارى یه‌کێتى له به‌غدا به هاوڵاتی وت «بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئه‌گه‌رێکى زۆر لاوازه«. ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، له سێ رۆژى رابردوودا به‌رپرسى گومرگى عێراق، بانگێشتى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران کراوه‌و گفتوگۆ کرا له‌سه‌ر پێناسه‌ى گومرگى و داهاته‌کانى و باس له‌وه‌کراوه که هه‌رێم داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان نانێرێته‌وه بۆ به‌غدا، ئه‌وه‌ش مشتومڕى له‌سه‌ر برینى موچه‌و بودجه دروستکردووه. شیروان میرزا وتی «هه‌ندێ له په‌رله‌مانتاره‌کانى عێراق، داوایان کرد پاره‌ى موچه له‌هه‌رێم ببردرێت، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه‌مان ره‌تکرده‌وه و وتمان ناکرێت داواى هه‌ر شتێک له هه‌رێم بکه‌ن باسى بڕینى موچه بکه‌ن». ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى، باسى له‌وه‌شکرد رێکه‌وتوون راپۆرتێک ئاماده بکه‌ن و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه له په‌رله‌مان بخوێندرێته‌وه که به‌پێى یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم بکرێت»به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه که له موچه پاره ده‌بڕدرێت ئه‌وه ئه‌گه‌رێکى زۆر لاوازه‌و مه‌حاڵه، به‌ڵکو له پشکى هه‌رێم له‌بودجه‌که‌دا که 12.67 ده‌بڕدرێت نه‌ک موچه«. ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه بێجگه فراکسیۆنى پارتى، سه‌رجه‌م فراکسیۆنه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هه‌رێم رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست بکات، وتى «به‌ڵام ده‌زانین پارتى ئه‌مساڵ نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ناکات و داوامان کردووه له‌ئاستى بڕیار به‌ده‌ستانى هه‌رێم بێنه به‌غداو چاره‌سه‌رى دۆسیه‌ى نه‌وت بکه‌ن له‌نێوان هه‌ردوولادا». به‌پێى یاساى بودجه، ئه‌گه‌ر هه‌رێمى کوردستان نه‌وتیش راده‌ستى به‌غدا نه‌کات، ده‌بێت حکومه‌تى عێراق مانگانه 454 ملیار دینار بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و 68 ملیار دینار بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بنێرێت. پشکى ته‌واوى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌بودجه‌ى گشتى عێراق 10 تریلۆن و 800 ملیار دیناره، ئه‌گه‌ر رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى عێراق بکات، به‌ڵام تا ئێستا هه‌رێم هیچ بڕه نه‌وتێکى راده‌ست نه‌کردووه. تائێستا عێراق موچه‌ى سێ مانگى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ناردووه بۆ هه‌رێم، به‌و پێیه‌ى که له یاساى بودجه‌دا جیاکراوه‌ته‌وه له پرسى نه‌وت که ئه‌ویش بڕه‌که‌ى ٤٥٤ ملیار دیناره، به‌ڵام هێشتا ٦٨ ملیار دیناره‌که‌ى پێشمه‌رگه‌ى نه‌ناردووه. رێبوار که‌ریم مه‌حمود، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق(سه‌ربه‌خۆ) له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «رێکه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا کراوه که ئه‌مساڵ نه‌وت راده‌ستى به‌غدا نه‌کرێت تا سه‌رجه‌م قه‌رزه‌کانى بداته‌وه، هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر بڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نییه«. جه‌ختى لهوهشکردهوهکه بڕیاره له‌مانگى 12ى ئه‌مساڵدا گفتوگۆى پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2020 بکرێت، تا بتوانرێت له‌سه‌ره‌تاى مانگدا جێبه‌جێ بکرێت، ئیتر ئه‌وکات دیارى ده‌کرێت به‌پێى یاساکه هه‌رێم چه‌ند هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست ده‌کات و ده‌بێت ته‌سلیمى بکات. رێبوار که‌ریم وتیشى فراکسیۆنه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ن به‌به‌غدا، چونکه ئه‌وکات مانگانه نزیکه‌ى تریلۆنێک دینار بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌نێردرێت که دوو ئه‌وه‌نده‌ى پاره‌که‌ى ئێستایه که له چوارچێوه‌ى «موچه« بۆ به‌غدا بۆ هه‌رێمى ده‌نێرێت. له‌سه‌ر مشتومڕى بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، فوئاد حوسێن وه‌زیرى دارایى عێراق که کورده هاتنه ده‌نگ و وتى «ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له ئه‌ستۆى منه، چۆن من به‌رپرسم له پێدانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ر شارێکى عێراق، ئاواش به‌رپرسم له ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان و پرۆسه‌که‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت