ھاوڵاتی به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی هه‌رێم رایدەگەینێت کە هاتنه ناوه‌وه‌ی روسنه‌فت بۆ ناو که‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی کوردستان «بۆ غاز بوو نه‌ک بۆ نه‌وت.» ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوو ساڵی رابردوودا چوار ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لە کەرتی نەوتی هەرێم کردووە. هەروەها به‌رپرسێکی تری باڵای حکومه‌تی هه‌رێمیش رایگەیاندووە «له دوخێکی مه‌ترسیداری سیاسی و ئابوری‌دا، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی رزگار کرد روسیا بوو». بەپێی راپۆرتێکی کەناڵی جەزیرەی ئینگلیزی، هەرێم پێنج ملیار دۆلاری قەرزی تورکیای بە نەوت قەرەبوو کردۆتەوەو هەروەها ملیارێکی دیکەی لی قەرزکردوە لە ٢٠١٦دا، بەوەش شەش ملیار دۆلاری لەو وڵاتە وەرگرتووە لەبەرامبەر نەوت. راپۆرتەکە دیتە سەر باسی گرێبەستی هەرێم و روسنەفت و تێیدا به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی هەرێم، نه‌یویستوه ناوی بهێنرێت، رایگەیاندوە «روسیا ته‌نها ده‌یویست مافی په‌ره‌پێدانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی غاز مسۆگه‌ر بکات (بۆ ئه‌وروپا). پڕۆژه‌ی نابۆکۆ شکستی هێنا، بۆیه روسیا هاته پێشه‌وه. ئه‌وروپییه‌کان سه‌رزه‌نشت ده‌کران. ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌و پڕۆژه‌ی بۆری غازه‌ی که ده‌بوو سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌دیلی غاز بۆ وڵاتانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا دابین بکات و پشتبه‌ستنی ئه‌و وڵاتانه به هه‌نارده‌ی غازی روسیا که‌م بکاته‌وه.» له هه‌رێمی کوردستان، ده‌ستکه‌وتی دیپلۆماسیی روسیا وا ده‌رده‌که‌وێت که زۆر سنوردارتر بێت به‌هۆی نادڵنیایی سیاسی و رێگرییه ته‌کنیکی و ئیدارییه‌کانه‌وه. له راستیدا، به وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک که به ئه‌لجه‌زیره‌یان راگه‌یاندوه، روسنه‌فت هێشتا چاوه‌ڕێی قازانجه له‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی که به‌بڕی زیاتر له (4) ملیار دۆلار کردویه‌تی له گرێبه‌سته نه‌وتی و گازییه‌کاندا. که‌واته، دوو ساڵ دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کانی روسنه‌فت به‌کۆتا گه‌یشتن، روسیا چی به‌ده‌ستهێنا له سه‌رکێشیی (قومار)ه‌که‌ی هه‌رێم؟ لە راپۆرتەکەدا هاتووە له (2016)دا حکومه‌تی هه‌رێم ده‌یناڵاند به‌ده‌ست قه‌یرانی توندی سیاسی و ئابورییه‌وه. حکومه‌تی هه‌رێم له ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕی دژ به داعشدا بوو که بووه هۆی سه‌رچاوه‌ی نائارامی و باگرانییهکی قورسی دارایی. بودجه‌ی هه‌رێم گورزێکی گه‌وره‌ی به‌رکه‌وت له‌پاش دابه‌زینی نرخی نه‌وت له (2014) و به‌و هۆیه‌شه‌وه، داهاته‌که‌ی زۆر که‌می کرد. هه‌روه‌ها ناکۆکییه‌کانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی مافی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و له ده‌ره‌نجامدا بووه هۆی بڕینی پشکی بودجه‌ی هه‌رێم له بودجه‌ی فیدراڵیی عێراق. هه‌بونی قه‌رزێکی زۆر که‌ڵه‌که‌بوو به نزیکه‌یی له نێوان (20) بۆ (25) ملیار دۆلار (که له‌سه‌رو قه‌باره‌ی ئابورییه‌که‌یه‌وه بوو)، وایکرد حکومه‌تی هه‌رێم هیچ بژارده‌یه‌کی له‌به‌رده‌م نه‌مێنێت بۆ رزگاربونی له مایه‌پووچی. له ئازاری (2016)دا، حکومه‌تی هه‌رێم پشکه سه‌ره‌کییه‌کانی نه‌وتی خسته‌به‌رده‌م تورکیا له‌به‌رامبه‌ر لێخۆشبونی له (5) ملیار دۆلار قه‌رزی کاش و بڕی یه‌ک ملیار دۆلار قه‌رزی دیکه که پێشتر حکومه‌تی ئه‌نقه‌ره دابویه هه‌رێم. گرێبه‌ستی سه‌ره‌کیی دیکه به‌هه‌مان شێوه خرابونه به‌رده‌م کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکییه‌کان. تورک و ئه‌مه‌ریکییه‌کان وا پێده‌چوو دوودڵبن له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆفه‌رانه‌ی خرابوونه به‌رده‌ستیان. له‌مانگی حوزه‌یران، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم به‌ره‌و روسیا به‌ڕێکه‌وت بۆ ئاماده‌بون له کۆڕبه‌ندی ئابوریی سانت پترسبۆرگ (کۆڕبه‌ندێکی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنانه ساڵانه به سه‌رپه‌رشتی ڤلادیمێر پوتن به‌ڕێوه ده‌چێت). له‌و کۆڕبه‌نده‌دا، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا کۆبوه‌وه بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردولا له که‌رتی نه‌وت و غازدا. حه‌وت مانگ دواتر و له (21)ی کانونی دوه‌مدا، روسنه‌فت چووه پاڵ گازپڕۆم وه‌ک وه‌به‌رهێنێکی سه‌ره‌کی له کوردستان له ڕێگه‌ی ئیمزاکردنی گرێبه‌ستێک به به‌های (21) ملیار دۆلار که ئه‌و بڕه پێشوه‌خته وه‌رگیرا بۆ نه‌وتی (2017) بۆ (2019) و به‌وه‌ش بووه یه‌که‌م کۆمپانیای گه‌وره‌ی نه‌وت که پێشوه‌خته پاره‌ی نه‌وت بداته حکومه‌تی هه‌رێم. ئه‌و پاره پێدانه پێشوه‌خته‌یه بۆ ئه‌وکات زۆر یه‌کلاکه‌ره‌وه بوو. به‌پێی وته‌ی بیلال وه‌هاب له په‌یمانگای واشنتۆن له ئه‌مه‌ریکا، ئه‌و پارهپێدانه یارمه‌تیده‌ر بوو له وه‌لانانی کاره‌ساتی دارایی و رووگیربوونی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌رێم، ئه‌ویش له‌ڕێی پێدانی توانا به هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری ناکۆکییه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای دانه‌غاز و هیلال (Crescent Petroleum) به‌رله دانیشتنێکی دیکه له‌لایه‌ن دادگای له‌نده‌ن که به‌رنامه‌ی بۆ دانرابوو له به‌هاری هه‌مان ساڵ ئه‌نجام بدرێت. ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بڕی یه‌ک ملیار دۆلاریان دایه کۆمپانیا ئیماراتییه‌کان و بڕی (1.24) ملیار دۆلاریشیان رێکخسته‌وه که قه‌رزار بون. گرێبه‌سته‌که تاڕاده‌یه‌ک شه‌رعیه‌تی دابوه پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، که به‌غدا له‌مێژ بوو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که ئه‌و هه‌نارده‌کردنانه نایاسایین و له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه رێگایان پێ نه‌دراوه. له (2)ی حوزه‌یراندا، جارێکی تر نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ی لوتکه‌ی سانت پیترسبۆرگ بوو و ئیمزاشی کرد له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ کۆمپانیای روسنه‌فت و رێگه‌ی خۆشکرد بۆ سێ گرێبه‌ستی دیکه، له‌نێویشیاندا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ک به به‌های (400) ملیۆن دۆلار بۆ پشکنین له پێنج بلۆک له باشوری رۆژئاوای هه‌رێمی کوردستان. به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی رۆیته‌رز، له (18)ی ئه‌یلولدا، هه‌فته‌یه‌ک به‌رله دیاریکردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی راپرسیی سه‌ربه‌خۆیی، حکومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند که گرێبه‌ستێکی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا روسییهکهدا ئیمزا کردوه بۆ په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌ی بۆریی غاز له هه‌رێم له‌رێگه‌ی وه‌به‌رهێنانێک به به‌های یه‌ک ملیار دۆلار. پڕۆژه‌که بنیاتنانی بۆرییه‌کی غاز له‌خۆ ده‌گرێت به توانای ره‌وانه‌کردنی (30) ملیار مه‌تر سێجا له غاز له ساڵێکدا و گرێ ده‌درێت به تۆڕی غازی تورکیاوه و له کۆتاییدا غازی کوردستان هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا ده‌کرێت. دواتر له مانگی تشرینی یه‌که‌مدا، سێ رۆژ دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی سه‌ر به به‌غدا شاری که‌رکوکی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتیان کۆنتڕۆڵ کرده‌وه و له‌ژێر ده‌ستی کورد ده‌ریانهێنا، حکومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند که (60%)ی پشکه‌کانی خۆی له‌و کۆمپانیایه‌ی که بۆرییه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌بات فرۆشتوه به کۆمپانیای روسنه‌فت، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به‌به‌های (1.8) ملیار دۆلار. به وته‌ی دیپلۆماتکارێکی پێشوی روسیا، هه‌مو ئه‌م گرێبه‌ستانه به پابه‌ندبونێکی ناڕه‌سمی کران له به‌ر امبه‌ر پشتیوانیی سیاسییانه‌ی مۆسکۆ. ده‌شڵێت، هه‌رچه‌نده روسیا به ره‌سمی هه‌ڵوێستێکی بێلایه‌نانه‌ی راگه‌یاند له‌ئاست راپرسییه‌که‌ی هه‌رێم، کرملن به ناڕه‌سمی ئه‌وه‌ی رونکرده‌وه که به‌نیازه پشتیوانی له مه‌سعود بارزانی بکات. ئه‌مه متمانه‌ی ته‌واوی دایه سه‌رکردایه‌تیی کورد بۆ ئه‌وه‌ی هانیان بدات له (25)ی ئه‌یلولدا ده‌نگدان بکه‌ن سه‌ره‌ڕای زنجیره‌یه‌ک هۆشداری له‌لایه‌ن به‌غداوه. راستیی ئه‌وه‌ی که ژماره‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی ئیمزا کران له دۆخێکی بێوێنه له نادڵنیایی و نا ئه‌منی له هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها راسته‌وخۆ دوای له‌ده‌ستدانی کۆنتڕۆڵی که‌رکوک له‌لایه‌ن هه‌ولێره‌وه، ده‌ریخست که روسیا راست و دروست بوو له پابه‌ندبونه‌کانی. هه‌روه‌ک به‌رپرسێکی باڵای حکومه‌تی هه‌رێم به جه‌زیره‌ی راگه‌یاندوه «له دوخێکی وا مه‌ترسیداری سیاسی و ئابوری‌دا، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی رزگار کرد روسیا بوو! حکومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌مان شێوه هه‌ژمونی زیاتری په‌یدا کرد، له ده‌ستپێکردنی دانوستانه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غدا. له مانگی ئازاردا، بۆ یه‌که‌مجار و دوای ساڵی (2014)، حکومه‌تی عێراق پاره‌ی موچه‌ی فەرمانبەرانی هه‌رێمی ره‌وانه کرد، له ده‌ره‌نجامدا، بۆ یه‌که‌مجار له‌دوای چه‌ندین مانگ فەرمانبەرانی حکومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی ته‌واوه‌تییان به‌بێ پاشه‌که‌وت وه‌رگرت. له‌کاتێکدا حکومه‌تی هه‌رێم قازانجی ئه‌و گرێبه‌ستانه کۆ ده‌کاته‌وه، ده‌سکه‌وته‌کانی روسیا و روسنه‌فت له‌و وه‌به‌رهێنانه پڕ مه‌ترسییه‌دا هێشتاکه به‌دینه‌هاتون. ئه‌وه‌ی وا ده‌رده‌که‌وێت که بوبێته ده‌ستکه‌وتێکی سه‌ره‌کی له وه‌به‌رهێنانه‌کانی روسنه‌فت له هه‌رێمی کوردستان، بریتییه له زامنکردنی گرێبه‌ستی هێڵی بۆریی گواستنه‌وه‌ی غاز له ئه‌یلولی (2017). به وته‌ی به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی هه‌رێم که نه‌یویستوه ناوی بهێنرێت، هاتنه‌ناوه‌وه‌ی روسنه‌فت بۆ ناو که‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی کوردستان «بۆ غاز بوو نه‌ک بۆ نه‌وت.» له‌ئێستادا، گازپڕۆم هه‌نارده‌ی غازی روسیای بۆ ئه‌وروپا قۆرخ کردوه. به وته‌ی ساڵح یه‌ڵماز لێکۆڵیار له ئاژانسی بلومبێرگ، له‌رێگه‌ی زامنکردنی گرێبه‌ستی غاز له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم، روسنه‌فت هه‌وڵده‌دات نه‌ک به ته‌نها بۆ زیادکردنی هه‌نارده‌ی غاز له‌ژێر کۆنتڕۆڵی روسیا بۆ ئه‌وروپا، به‌ڵکو هه‌وڵیش ده‌دات بۆ رووبهڕوبونهوهو رکابه‌ریی گاز پڕۆم. به وته‌ی یه‌ڵماز، په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌ی هێڵی بۆری غاز له هه‌رێمی کوردستان ره‌نگه دوو ساڵ بخایه‌نێت له باشترین دۆخدا، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی گرژی و ئاڵۆزییه به‌رده‌وامه‌کان له هه‌رێم و هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستییه‌ی که هیچ داواکارییه‌که‌ی به‌په‌له نیه بۆ هه‌نارده‌ی ئه‌و غازه، ره‌نگه پڕۆژه‌که زۆر زیاتریش بخایه‌نێت. رونیشیکردهوه «له‌ئێستادا، ره‌نگه پڕۆژه‌ی زۆر باشتر بونیان هه‌بێت، بۆیه پێم وایه ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌کاتێکی وا زوودا ته‌واو نابێت.» له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، کۆسپێکی دیکه‌ی سه‌ره‌کی هه‌یه که ده‌بێ د‌رکی پێبکرێت، ئه‌م گرێبه‌سته و گرێبه‌سته‌کانی دیکه‌ی که له‌نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و روسنه‌فت ئیمزا کراون، پێشتر به‌غدا ره‌تیکردوونه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه به‌بێ ره‌زامه‌ندیی ئه‌و ئیمزا کراون. عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به جه‌زیره‌ی راگه‌یاند «حکومه‌ته سه‌رکه‌وتووه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق تێبینی و هه‌ڵوێست و رێگرییه‌کانی خۆیان بۆ چالاکییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ربڕیوه (له‌باره‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست). ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستا به‌نیازه ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکات له‌ڕێی دیالۆگی جددیه‌وه.» سنوردایی هه‌ژمونی روسیا له عێراق به‌وه سه‌لمێنرا که گرێبه‌ستێکی کاتی له ناوه‌ڕاستی تشرینی دوه‌می ساڵی (2018)دا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئیمزا کرا بۆ دووباره ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ده‌رهێنانه نه‌وت (50 بۆ 100 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێکدا) له کێڵگه نه‌وتییه‌کانی که‌رکوک و ره‌وانه‌کردنی به‌ڕێی بۆریی نه‌وتی بۆ تورکیا. به وته‌ی به‌رپرسێکی پێشوی روسیا، روسییه‌کان زۆر به‌ئاگان له‌وه‌ی که دۆخی گرێبه‌سته‌کانی روسنه‌فت هێشتا «جێی گومانه». هه‌وڵه نێوه‌ندگیرییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئه‌وانی نیگه‌ران کردووه و ترسیان له‌وه هه‌یه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان که‌م بکات. ئه‌گه‌ر واشنتۆن بڕیاربدات له‌باره‌ی توندکردنه‌وه‌ی که‌مپه‌ین و فشاره‌کانی له‌سه‌ر ئێران، عێراق ده‌بێته یه‌کێک له مه‌یدانه سه‌ره‌کییه‌کانی شه‌ڕ که تیایدا ئێرانییه‌کان پاشه‌کشه‌یان پێ ده‌کرێت. هیچ شتێک ئاسانتر نیه له تێکدانی حکومه‌تێک که پێشتر ناسه‌قامگیر بووه، له‌گه‌ڵ کۆکردنه‌وه‌ی میلیشیا چه‌کداره لایه‌نگره‌کانی ئێران بۆ جارێکی تر له وڵات.
هاوڵاتی، زانا عه‌لى عه‌دنان عه‌لى، ته‌مه‌ن 40ساڵ، دانیشتووی چەمچەماڵەو خاوەن چەکی خۆیەتی، بەبێ ئەوەی لە ریزی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان کار بکات، بەڵام ئەو هەمیشە چەک لە ماڵەکەیدا بە پێویستی دەزانێت. عه‌دنان وتی «هه‌موو ماڵێک پێویستى به چه‌ک هه‌یه، چونکە هێزه ئه‌منییه‌کان ناتوانن گیانى خه‌ڵک بپارێزن، که چه‌کم لانه‌بێت، هه‌ست به ئارامى ناکه‌م». ئەگەرچی حکومەتی هەرێم، بڕیارێکی دەرکردوە بۆ چەکداماڵین، ئەوەش دوای چەندین رووداوی تاوانکاریی هات کە لە رێگەی چەکەوە ئەنجامدراون، بەڵام هیشتا دیاردەی چەکهەڵگرتن کۆنتڕڵنەکراوە. لەگەڵ ئەوەی عه‌دنان عه‌لى بڕیاری چەک داماڵین لەلایەن حکومەتەوە بە «کارێکی باش» ناو دەبات، ئاماژە بەوەش دەکات ئەگەر حکومەت لەو کارەیدا سەرکەوتووبێت و کۆنتڕۆڵی دۆخی ئەمنی بکات، ئامادەیە دەستبەرداری ئەو چەکەی بێت کە خۆی دەڵێت بۆ بەرگری لە ماڵەوە دایناوە. عه‌دنان وتی «بڕیارێکى ئاوا، بێگومان له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى بێ جیاوازى لێپرسینه‌وه له هه‌موو که‌س بکرێت که چه‌کى هه‌یه و ئه‌وانه‌ش که ده‌یفرۆشن». وتیشی «ئەگەر هێزە ئەمنییەکان بتوانن گیانى خه‌ڵک بپارێزن، که‌س پێویستى به چه‌ک نابێت». وه‌زاره‌تى ناوخۆ له نوسراوێکدا کە سەرەتای ئەمساڵ دەریکرد، رایگەیاند هه‌ڵمه‌تێکى چه‌ک داماڵینیان به مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى دیارده‌ى چه‌کدارى ده‌ستپێکردووه، به تایبه‌ت چه‌کى قورس و مام ناوه‌ند و هێشتنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌کانه ته‌نها له ده‌ست هێزه چه‌کداره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان. لەگەڵ ئەوەشدا، حکومەت رێگە دەدات کە چەکی سوک لە ماڵان‌دا هەبن، بە مەرجی پێویستی و دەرهێنانی مۆڵەتی چەکەکە. سامى جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌رى دیوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ڕونیکرده‌وه، به‌پێى یاساى چه‌ک ڕێگه دراوه به هه‌ردوو جۆرى ده‌مانچه‌و کڵاشینکۆف و وتى «ئێمه له قۆناغى یه‌که‌م ته‌نها تۆمارییان ده‌که‌ین، به‌ڵام له قۆناغى دووه‌مدا پۆلێنیان ده‌که‌ین، ئه‌وانه‌ى ڕێنماییه‌کانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌بێت، مۆڵه‌تى چه‌کیان پێده‌درێت و ئه‌وانه‌ى تریش لێیان ده‌سێنرێته‌وه«. سه‌باره‌ت به‌و که‌سانه‌ى کهچهکى قورسیان هه‌یه‌و ڕاده‌ستى حکومه‌تى ده‌که‌ن وتی «به هیچ شێوازێک قه‌ره‌بوو ناکرێنه‌وه«. ئه‌م به‌ڕێوەبه‌ره ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که «ئه‌و که‌سانه‌ى که چه‌که‌کانیان ڕاده‌ست ناکه‌ن، سزا ده‌درێن». هه‌روه‌ها وتى»بڕیاره‌که به‌بێ جیاوازى، هه‌موو که‌س و ئاسته‌کان ده‌گرێته‌وه«. لەهەندێک لە شارەکانی کوردستاندا، چەک فرۆشتن بازاڕی خۆیان هەیەو بە ئاشکرا کڕین و فرۆشتن بە چەکەوە دەکرێت. سه‌باره‌ت به‌بازاڕى چه‌ک فرۆشان وتى «دواى ته‌واوبوونى ئه‌م بڕیار‌و ڕێنماییانه ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌که‌ین که چۆن چاره‌سه‌رى ئه‌م کێشه‌یه بکه‌ین یان ڕێک ده‌خرێته‌وه یا به‌ته‌واوه‌تى داده‌خرێت، وه‌زاره‌تى ناوخۆ زۆر سورە له‌جێ به‌جێکردنى ئه‌و بڕیاره‌ى که ده‌رکراوه و ڕێوشوێنى توند ده‌گرێته‌به‌ر «. چه‌ک فرۆشانیش ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن، له دواى ئه‌و بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆوه، بازاڕیان وشک بووه، له‌کاتێکدا چه‌ندین ماڵ و خێزان بژێوییان له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌یه. کامه‌ران به‌کر، ته‌مه‌ن45ساڵ، زیاتر له15ساڵه له‌بازاڕى چه‌ک فرۆشان له چه‌مچه‌ماڵ کارى چه‌ک فرۆشییه، به هاوڵاتی وت «تائێستا هیچ ڕێوشوێنیک نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر نه که‌س گیراوه و نه که‌سیش ئاگادارى کردووینه‌وه، بۆیه که بیانه‌وێت ده‌توانن ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو چه‌که بێ مۆڵه‌ته‌کاندا بگرن». ئه‌و چه‌ک فرۆشه وتیشى «زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى چه‌ک ده‌کڕن، نزیکن له‌حیزب و بهربرسهکان و یان پۆست و پله‌یان هه‌یه له‌ناو حکومه‌تدا، به‌شێکى که‌میان هاوڵاتى ئاسایین». سه‌باره‌ت به‌چه‌کى قورس کامه‌ران وتى «خه‌ڵکى ئاسایى تواناى کڕینى چه‌کى قورسى نییه، ئه‌وانه‌ى ده‌یکڕن پاڵپشتى به‌هێزیان له‌حکومه‌ت و حزبه‌کان هه‌یه، چونکه زۆر گرانن». ئه‌م پیاوه وتیشى «ڕاسته تائێستا که‌س نه‌هاتووه ئاگادارمان کاته‌وه، به‌ڵام هه‌موو که‌س هه‌واڵه‌که‌ى بیستووه و بازاڕى چه‌ک وشکبووه و که‌س لێى ناپرسێت». به‌هۆى زۆربوونى حاڵه‌ته‌کانى ته‌قه‌کردن و بریندارکردن و کوشتن و هه‌ڵکوتانه سه‌رماڵى خه‌ڵکى و چه‌ندین ڕوداوى یه‌ک له دواى یه‌کى تر له‌هه‌رێمى کوردستان که ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ ڕ‌وى له‌زیادبوونه، هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م ڕوداوانه‌ش، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆرى چه‌کى بێ مۆڵه‌ت و نایاسایی. «جۆرى ئهوچهکانهى کڕین و فرۆشتنى پێوه ده‌که‌ن زیاتر چه‌کى ده‌مانچه و کڵاشینکۆفن، چه‌کى ڕووسى له‌بازاڕدا زۆره‌و چه‌کى ئه‌ڵمانی و ئه‌مریکى، ئه‌و چه‌کانه‌ى دراون به پێشمه‌رگه، به‌هه‌موشێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌کى قورس‌دا وه‌ک رومانه و بیکه‌یسى و ئاڕبیجى به‌ئاشکرا نافرۆشرێت، به‌ڵکو به‌قاچاغ ده‌ست ده‌که‌وێت». ئومێد ئیبراهیم، دوکانى چه‌ک فرۆشتنى هه‌یه له‌قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ وای وت. ئومێد ته‌مه‌نی 37ساڵە، زیاتر له شەش ساڵه کارى چه‌ک فرۆشى ده‌کات وتی «له‌و کاته‌ى بڕیاره‌که ده‌رچووه، کاریگه‌رى کردووەته سه‌ر نرخى چه‌ک و بازاڕى وشک کردووه«. ئومێد چوار منداڵى هه‌یه و بژێوى له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌یه، وتى «ئه‌مه ته‌نها کارى منه و بژێوى ماڵ و منداڵم له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌یه، بۆیه که بڕیارێکى ئاوا ده‌رده‌کرێت، پێویسته بیر له‌وه بکرێته‌وه که کارێک بۆ ئێمه بدۆزرێته‌وه«. لەگەڵ ئەوەی کە بریارەکە دەرچوەو بازاڕی چەکفرۆشان کزبووە، بەڵام هێشتا جێبەجێنەکراوە. بەڵام هەندێک لە بەرپرسە حکومیە محەلییەکان دەڵێن ئەگەر رێنمایشیان بۆ دەرنەچێ دەتوانن بەپێی یاسا کارپێکراوەکان رێوشوێن بەرامبەر دیاردەی چەکفرۆشن بگرنە بەر. ڕه‌مک ڕه‌مه‌زان، قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ، به هاوڵاتی وت «تائێستا هیچ نوسراوێکی فه‌رمى به‌ده‌ست ئێمه نه‌گه‌یشتووه شێواز و ئالییهتى جێبه‌جێکردنه‌که‌ى و زانیاریمان نیه له‌سه‌رى، بەڵام ئێمه خۆمان کارمان له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌کردنى چه‌ک کردووه به‌پێى ئه‌و یاسا کارپێکراوانهى له‌به‌رده‌ستماندایه، هه‌رکه‌سێکیش داواى مۆڵه‌تى چه‌ک بکات، به‌پێى یاساکه مۆڵه‌ته‌که‌ى ده‌درێتێ». وتیشی «چه‌ک له‌هه‌مووکه‌س قه‌ده‌غه ناکرێ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رانى هێزه‌کانى ئاسایش چه‌ک هه‌ڵده‌گرن، هه‌موو خاوه‌ن کارێک ده‌توانێت چه‌ک هه‌ڵگرێ که کاره‌که‌ى وا بێویست بکات». چەمچەماڵ یەکێکە لەو ناوچانەی کە زۆرترین کڕین و فرۆشتن بە چەکەوە دەکرێت، بەراورد بە شوێنەکانی تر. قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ وتی «ناوچه‌که هه‌میشه جه‌نگى تێدابووه، بۆیه لاى هاوڵاتیان ئاساییه چه‌ک هه‌ڵگرن». لەگەڵ ئەوەی قایمقامی چەمچەماڵ، پییباشە دیاردەی چەک هەڵگرتن بنەبڕ بکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدایە قەرەبووی چەک هەڵگرەکان بکرێتەوە. ڕه‌مک ڕه‌مه‌زان وتی «هه‌مومان به‌رپرسین له‌پاراستنى ئارامى و ئاسایشى خه‌ڵک و سه‌روه‌ت و سامانیان و چه‌کیش به‌شێکه له‌سه‌روه‌ت و سامانى خه‌ڵک، ڕه‌نگه پاره‌یه‌کى زۆریان پێدابێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بیه‌وێ چه‌ک بنبڕبکات، ده‌بێت ده‌وڵه‌ت ئه‌وچه‌کانه بکڕێته‌وه له خه‌ڵک». له‌باره‌ى ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى که گرتویانه‌ته به‌ر، بۆ کۆنتڕۆڵکردنى بازاڕى چه‌ک فرۆشان له چه‌مچه‌ماڵ وتى «هه‌نگاوى باش نراوه، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه، که خه‌ڵکانێک هه‌ن بژێویان له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌یه، بۆیه ناتوانرێت به په‌له ئه‌و کاره بکرێت». لەگەڵ هەوڵەکانی حکومەت بۆ بنەبڕکردنی دیاردەی چەکفرۆشی بەڵام خەڵکانیک بە گومانن ئەو دیاردەیە بنەبڕ بکڕیت و پییان وایە کەسانێک هەن لە دەرەوەی یاسا، دەرباز دەبن و حکومەتیش بەهۆکاری سەرەکی دەزانن. «من چه‌ک بۆ پاراستنى خۆم هه‌ڵده‌گرم، نه‌ک بۆ کوشتنى که‌س، بۆیه که‌سانى وه‌ک من پێشیان بێت زیانیان نیه، به ئاساییش ده‌توانن لێمان قه‌ده‌غه که‌ن، چونکە پشتمان نیە» گۆران محه‌مه‌د، 39ساڵ، وای وت. وتیشی «بریارەکە ته‌نها لەسەر فه‌قیر و هه‌ژاران جێبه‌جێ ده‌کرێت، چونکه که‌سانى ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن پشت و په‌نا به‌رده‌وام چه‌کیان پێیه و ناتوانن لێى بسه‌نن».
هاوڵاتى عومه‌ر به‌شیر سیاسه‌تمه‌دار و که‌سایه‌تى سه‌ربازى سودانى، که له‌ساڵى 1989 به کوده‌تاى سه‌ربازى ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست، دواجار و پاش 30 حکومڕانى هه‌ر به کوده‌تا رۆیشت و ده‌سه‌ڵاتى لێسه‌نرایه‌وه. به‌شیر که له‌لایه‌ن دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه یاداشتى ده‌ستگیرکردنى بۆ ده‌رکراوه، له‌ساڵى 1944 له گوندى حوش بانقاى نزیک له شارى شندى له باکورى سودان له‌دایک بووه. به‌شیر بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له زانستى سه‌ربازیدا به‌ده‌ستهێناوه له‌ساڵى 1981. بهشر ئینتیماى بۆ ره‌وته ئیسلامییه‌کان نه‌ده‌شارده‌وه، به‌ڵام له‌ساڵى 1989 سه‌رۆکایه‌تى کوده‌تایه‌کى کرد دژى حکومه‌تى سادق مه‌هدى که له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌کانه‌وه پشتیوانى ده‌کرا. ئه‌و به خوێندکارێکى بیرمه‌ندى ئیسلامى کۆچکردوو دکتۆر حه‌سه‌ن تورابى داده‌نرێت، بۆ ماوه‌یه‌کى درێژ هاوڵاتیانى سودان ده‌یانوت به‌شیر به رۆژ سه‌رۆکه و به‌شه‌ویش خوێندکاری تورابییه و تورابی حاکمى کرده‌یی وڵاته. به‌ڵام به‌شیر دواتر کوده‌تاى به‌سه‌ر تورابیدا کرد و چه‌ند جارێک خستییه زیندانه‌وه. به‌شیر به‌شى زۆرى ژیانى له‌ناو سوپا به‌سه‌ربردووه و له‌ته‌مه‌نێکى که‌مدا چووه‌ته ریزى سوپاوه، تا گه‌یشت به‌به‌رزترین پله، به‌ڵام ده‌روازه‌ى گه‌یشتنى به‌ده‌سه‌ڵات له‌رێگه‌ى کوده‌تاى سه‌ربازییه‌وه بوو. له‌سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵاتیدا به‌شیر ره‌تیده‌کرده‌وه سازش بکات له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى ئاین به ده‌وڵه‌ت و پێدانى مافى چاره‌ى خۆنوسین به باشوری سودان. سه‌رۆکایه‌تى به‌شیر به‌چه‌ندین وێستگه‌ى جیاجیادا رۆیشت، که دیارترینیان شه‌ڕى باشورى سودان و کێشه‌ى دارفۆر بوو. ساڵى 2008 دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ عومه‌ر به‌شیر ده‌رکرد، به‌تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ و تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى له دارفۆر. ساڵى 2009 به‌شیر سێیه‌م سه‌رۆکى وڵات بوو که دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنیان بۆ ده‌رکرابێت. ساڵى 2013 هاوڵاتیانى سودان له‌ژێر کاریگه‌رى به‌هارى عه‌ره‌بیدا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داواى رۆیشتنى رژێمیان کرد، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌کان به‌توندى وه‌ڵامیان دنه‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 که‌س کوژران و هه‌زارانى دیکه‌ش ده‌ستگیرکران. له‌کۆتایی ساڵى 2018 سودانییه‌کان جارێکى دیکه رژانه سه‌ر شه‌قام و داواى باشکردنى خزمه‌تگوزارییه‌کانیان کرد، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ى داواى رۆیشتنى ده‌سه‌ڵاتى به‌شیر بکه‌ن. دواى چه‌ند مانگێک له به‌رده‌وام بوونى خۆپیشاندانه‌کان، هاوڵاتیانى سودان له‌به‌رده‌م باره‌گاى فه‌رمانده‌یی ئه‌رکانى سوپا مانیان گرت و داوایان له سوپا کرد ده‌ستوه‌ردان بکات بۆ له‌کارخستنى به‌شیر. به‌ره‌به‌یانى 11ى نیسانى 2019 سوپاى سودان ده‌ستى به‌سه‌ر رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنى سوداندا گرت و به‌شیرى له‌ده‌سه‌ڵات دورخسته‌وه.
هاوڵاتی، شاناز حەسەن - سهروهرمحەمەد چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر تاریق رۆسته‌م ته‌مه‌ن 40 ساڵ که سه‌رقاڵى کارى بهقاڵى بوو، کاتێک سه‌رقاڵى گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ ماڵى خۆى و چه‌ند زه‌رفێک میوه‌ى به‌ده‌سته‌وه بوو که بۆ خێزانه‌که‌ى بباته‌وه، له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه رفێنرا و بێسه‌روشوێن بوو. تاریق که ماوه‌ى 22 ساڵ بوو، به شه‌ریکى له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کى دوکانێکى دانابوو بۆ فرۆشتنى سه‌وزه و میوه، تا رۆژى هه‌شتى ئه‌م مانگه بێ سه‌روشوێن بوو، تا ئاسایش چاره‌نوسى ئاشکراکرد و رایگه‌یاند له‌لایه‌ن باندێکه‌وه کوژراوه و خراوه‌ته ژێر خاکه‌وه. تاریق دوو برا و 10خوشکى هه‌یه، له پۆلى سێى بنەڕەتی بۆ یارمه‌تى دانى باوکى وازى له خوێندن هێنا، به‌ڵام زۆرى نه‌برد، باوکى کۆچى دوایی کرد، کاتێک له‌کاتى کارکردن‌دا له کوورهیەکدا لە تاسڵوجه که‌وته خواره‌وه. تاریق له دواى مردنى باوکى ئه‌رکى سه‌رشانى قورس بووه و به کارى بهقاڵى، ویستویه‌تى بژێوى ژیان بۆ خوشکه‌کانى دابین بکات. مه‌ولود فارس، خاڵى تاریقى به‌قاڵ له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی باس له‌وه‌ده‌کات که ئه‌و ماوه‌یه‌ى که تاریق دیار نه‌بووه «ناخۆشترین ڕۆژى ته‌مه‌نمان بووه، وامان لێهات بوو گومان له‌خۆمان و که‌سه نزیکه‌کانمان ده‌کرد، هێنده ماوه‌یه‌کى به‌ئازار و ناڕه‌حه‌ت بوو». به وته‌ى که‌سوکاره‌که‌ى، تاریق به‌رده‌وام وتوویه‌تى دوای مردنی باوکى بارێکى قورسى بۆ جێماوە، هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى بژێوى ژیانى خوشک و خێزانه‌که‌ى دابین بکات. خوشکێکى تاریق وتى «نه‌مزانى تاریق باره‌که‌ى باوکى تا کۆتا هه‌ڵناگرێت و خۆشى بار‌مان بۆ جێده‌هێڵێت، نازانم چۆن توانیان 14 زه‌عیفه بێ‌ناز و بێکه‌س بکه‌ن». تاریق خانوویه‌کى به ده‌سته‌کانى خۆى و به ماندووبونى خۆى، بۆ خوشک و خێزانه‌که‌ى دروستکردووه، که تا ئێستاش له‌سه‌رى قه‌رزاره. هاوسه‌ره‌که‌ى تاریق وتى «هه‌رگیز نه‌یده‌هێشت ئێمه هه‌ستى پێبکه‌ین که ئیشی باش نییه و کاره‌که‌ى قورسه و قه‌رزاره، بۆ ئه‌وه‌ى من و دایکى خه‌فه‌ت نه‌خۆین». کاتژمێر نۆى ئه‌و شه‌وه‌ى تاریقى تێدا رفێنرا، هه‌رگیز له بیرى تریفه‌ى خوشکى تاریق ناچێته‌وه، کاتێک به‌ته‌له‌فۆن له بێسه‌روشوێن بوونى براکه‌ى ئاگادارکرایه‌وه «یه‌کسه‌ر دڵم خورپه‌ى کرد، وامزانى دایکم نه‌خۆشه و له نه‌خۆشخانه‌یه، نه‌مزانى هه‌واڵى دیارنه‌مانى برا و که‌سه‌که‌ى ژیانم پێده‌گات». له‌و کاته‌وه تریفه ئاگاى له‌ماڵ و منداڵى نه‌ماوه و به دواى براکه‌یدا گه‌ڕاوه و هیچ شوێنێک و که‌سێکى باڵا و ده‌سه‌ڵاتدار نه‌ماوه نه‌چێته لاى و هاناى بۆ نه‌بات. له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ى تۆمه‌تباره‌کاندا، ته‌رمه‌که‌ى تاریق له‌لایه‌ن تیمى تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى ته‌رمه‌وه، له‌و شوێنه‌دا ده‌رهێنرا که لێی شاردرابووه‌وه. ئێستا ئازارى ئه‌م خێزانه ئه‌وه‌یه، بۆچى تاریق به‌و شێوازه نا مرۆڤایه‌تییه کوژراوه‌و ته‌رمه‌که‌ى شاردراوه‌ته‌وه. تریفه‌ى خوشکى باسى له‌وه‌کرد که له‌کاتى دۆزینه‌وه‌یدا نه‌یان هێشتووه بچنه سه‌ر ته‌رمى براکه‌ى «بێبه‌شبوین له ماچکردنێک و ماڵئاوایکردن له براکه‌م، مه‌لاکه وتویهتى زۆر به زاڵمانه کوژراوه و شاردراوه‌ته‌وه، که ده‌ستى لێبه‌یت کوت کوت ده‌بێت». تریفه تائێستا نه‌یتوانیوه ده‌رگاى ماڵى براکه‌ى بکاته‌وه و وتى «جه‌رگم کوت کوت ده‌بێت چۆن بتوانم ده‌رگاى براکه‌م بکه‌مه‌وه و برا جوانه مهرگهکهمى تیا نه‌بێت». هاواری تریفە بۆ براکەی به گەروویەکی تاساوەوە هەموو دەورەبەرەکەی تریفه تاساندبوو، داواشیاندهکرد کام سزایه زۆر به ئازاره بۆ ئه‌و که‌سانه دابنرێت که تاریقیان به‌و چاره‌نوسه گه‌یاند. که‌سوکارى تاریق، بڕیاریانداوه بچنه به‌رده‌م دادگا، بۆ ئه‌وه‌ى تۆمه‌تباره‌کان به سزا بگه‌یه‌نرێن. هاوسه‌ره‌که‌ى تاریق باسى له‌وه‌کرد که ته‌رمى تاریق زۆر شێواوه و نه‌ده‌توانرا بشۆرێت «به‌بێ شۆردن له سێ کفنمانهوه ئاڵاندو و کردمانه گۆڕ، لاشه‌که ته‌واو بۆگه‌نى کردبوو، که که‌س خۆى له‌به‌ر بۆنه‌که‌ى نه‌ده‌گرت». تاریق دوو کوڕ و دوو کچى هه‌یه، کوڕه گه‌وره‌که‌ى له شه‌شى سه‌ره‌تاییه و ناوى محه‌مه‌ده، کچه بچوکه‌که‌ى سێ ساڵانه. هاوسه‌ره‌که‌ى تاریق ئه‌م ماوه‌یه له‌ماڵى دایکى تاریق بووه و ته‌نها بۆ شتى پێویستى منداڵه‌کانى گه‌ڕاوه‌ته‌وه و وتى «دوو ڕۆژبوو خه‌ریکى ماڵ پاککردنه‌وه بوم، وتم تاریقهکهم ده‌گه‌ڕێته‌وه، گومانمان له که‌س نه‌کردووه، چونکه کێشه‌ى له‌گه‌ڵ که‌س نه‌بووه و زۆر بێوهى بوو و سه‌رگه‌رمى ماڵ و ژیانى خۆى بووه«. ئه‌وه‌شى گێڕایه‌وه زۆر جار باسى له‌وه ده‌کرد کە چۆن بێ باوکى کاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌رى، وتیشی «تاریق به‌رده‌وام بۆ من و منداڵه‌کانى باس ده‌کرد که بێ باوکى چه‌نده سه‌خته و له نیوه‌ى قسه‌کاندا ده‌گریا و منداڵه‌کانى ماچ ده‌کرد، به‌ڵام نه‌یده‌زانى که منداڵه‌کانى خۆشى ئه‌و ئازاره ده‌چێژن». هاوپیشه‌کانى تاریق، تا ئێستاش شۆکى له‌ده‌ستدانى تاریق به‌رینه‌داون و باس له‌وه‌ده‌که‌ن که تاریق کێشه‌ى له‌گه‌ڵ که‌س نه‌بووه. ڕێکار حه‌مه‌عه‌لى، دراوسێى دوکانى تاریقى به‌قاڵه له شه‌قامى مه‌وله‌وى، له‌سه‌ر مێزى دووکانى ماسى فرۆشییهکهى خه‌یاڵ بردبوویه‌وه وتى»تائێستا پهشۆکاوین و له بیرى ئه‌و ڕووداوه دڵتهزێنهدان، له‌وه‌ته‌ى ئه‌وه‌م بیستوه، تاقه‌تى ئیشکردنم نیه هه‌ر ئه‌وه‌یه ئیشه‌که به‌ڕێ ئه‌که‌ین». ئه‌و بانده‌ى که ده‌ستیان چووه خوێنى تاریق، دانیان به کوشتنى که‌سێکی تریشدا ناوه به‌ناوى مه‌ریوان دارا، کاتێک ویستویه‌تى به‌رگرى له باوکى بکات. مه‌ریوان 28 ساڵ دانیشتووى سلێمانیه و ژیانى هاوسه‌رى پێکنه‌هێنابوو، له‌لایه‌ن دوو ده‌مامکداره‌وه که به مهبستى دزینى پارە لە دوکانەکەی باوکى داویانه به سه‌ر دوکانه‌که‌یاندا، له به‌رامبه‌ر پاسه‌کانى به‌ختیارى به‌ڵام کوڕەکەی کە گوێی لە دەنگە دەنگ و هاوار بووە، به‌خێرایی خۆی گەیاندۆتە دوکانەکە، لەوێ فیشه‌کیان لێداوه‌و کوشتوویانە. دانا براى مه‌ریوان باسله‌وه ده‌کات، شه‌وێکى ته‌ماوى و باراناوى که که‌س به‌ده‌ره‌وه نه‌بووه، باوکى به ڕێکه‌وت به لاى دوکانه‌که تێده‌په‌ڕێت کاتێک بینیوتى کاره‌با هاتۆته‌وه، ئه‌ڕوات گڵۆپه‌کانى دوکانه‌که بکوژێنێته‌وه، دوو ده‌مامکدار په‌لامارى ئه‌ده‌ن و ئه‌یبه‌نه ژووره‌وه‌و زۆرى لێده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌که‌ى بڕفێنن. وتیشى «له‌و کاته‌دا دوو برام کاتێک ئه‌بینن دووکانه‌که کراوه‌ته و دوو ده‌مامک دار له باوکم ئه‌ده‌ن، خۆیان پێناگیرێت و مه‌ریوانى برام به راکردن را ئه‌کات بۆئه‌وه‌ى بچێته ژووره‌وه و به‌رگرى بکات له باوکم، پێش ئه‌وه‌ى مه‌ریوان بچێته ژووره‌وه ئه‌م دووکه‌سه له ترسى ژیانى خۆیان، فیشه‌کێک ئه‌نێن به سه‌ر دڵییه‌وه و خێرا گیان له ده‌ستت ده‌دات، به راکردن شوێنه‌که جێده‌هێڵن». شەوی رابردوو ئاسایشی سلێمانی، ڤیدیۆی دانپێدانانی ئەو باندەی بڵاوکردەوه کە له سێ گەنج پێکهاتبوون و باسیان لەوە دەکرد کە چۆن هەریەکە لە مەریوان و تاریقیان کوشتووە.
شاناز حه‌سه‌ن ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى پارتى ده‌ڵێت پرسى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان جێگه‌ى ناکۆکى نێوان یه‌کێتى گۆڕانه و "پارتیش نێوه‌ندگیریان ده‌کات". بریاربوو ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌نجام بدرێت بۆ په‌سه‌ندکردنى هه‌موارى یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، به‌ڵام به‌پێى وته‌ى په‌رله‌مانتاران به‌هۆى" ناکۆکى" گۆڕان و یه‌کێتیه‌وه بهباشزانراوه دوابخرێت. ئیدریس ئیسماعیل، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى" دواخستنه‌که به‌هۆى ڕێکنه‌که‌وتنى سێ حزبى گه‌وره‌وه بووه(یه‌کێتى، گۆڕان، پارتى) و ناتوانین بچینه کۆبونه‌وه‌یه‌ک که ناکۆکى نێوان لایه‌نه‌کان هه‌بێت". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد که پارتى هیچ کێشه‌یه‌کى له‌سه‌ر پرسى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى هه‌رێم نییه، وتیشى" پارتى به دانوسان هه‌موو لایه‌نه‌کان رازى ده‌کات و نیوهندگیرى له نێوان گۆڕان و یه‌کێتیدا ئه‌نجام ده‌دات تا رازیان بکات". بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى دیموکراتى کوردستان له 18ى شوباتى ئه‌مساڵ له‌سه‌ر به‌شدارى کردنى حکومه‌ت رێککه‌وتن و پۆستى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم دراوه‌ته گۆڕان، به‌ڵام یه‌کێتى داواى پۆستى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانى کردووه‌و پارتیش چاوه‌رێى بۆچونى گۆڕان ده‌کات. جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له فراکسیۆنى گۆڕان له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد وه‌ک لیژنه‌ى یاسایى له هه‌ست کردنیان به به‌رپرسیارێتى بۆ ئه‌وه‌ى کۆده‌نگی له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم هه‌بێت تا کۆتا قسه‌ى لایه‌نه‌کانى تێدابێت بۆیه بریارى دواخستنى کۆبونهوهکهیانداوه. په‌رله‌مانتاره‌که‌ى گۆڕان ده‌شڵێت:" گۆران په‌یوه‌سته به ڕێکه‌وتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ پارتى و داوامان لێ کردوون په‌یوه‌ستبن پێوه‌ى، چونکه پۆستى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم هى ئێمه نه‌ده‌بوو پرسى جێگرى دووه‌م بکه‌وێته دانوسانى نێوان یه‌کێتى و پارتییه‌وه". هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى هه‌رێم بۆ "یه‌کێتى ته‌نها پۆست داتاشینه". رۆژى 30 ئه‌یلولى 2018 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌نجامدراوه‌و لوکاتهوه تا ئێستا 192 رۆژ به‌سه‌ریدا تێپه‌ر بووه‌و هێشتا لایه‌نه‌کان لهدانوسان به‌رده‌وامن، به‌ڵام نه‌گه‌شتونه‌ته ئه‌نجامى کۆتایى.
هاوڵاتى، ئارا ئیبراهیم بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له ئاستى باڵادا، نێوه‌ندگیرى له‌نێوان کۆمه‌ڵ و پارتیدا ده‌کات تا به‌شدارى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم بکه‌ن، تا ئێستاش دیار نییه پارتى بزوتنه‌وه یان کۆمه‌ڵ، له حکومه‌تدا به‌شدارده‌کات. دانوسانه‌کانى پێکهێنانى حکومه‌ت به‌رده‌وامه‌و پارتى له 18ى شوبات رێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا کرد و له‌گه‌ڵ یه‌کێتى گه‌شتونه‌ته رێکه‌وتن و هێشتا به فه‌رمى له‌نێوانیاندا واژۆ نه‌کراوه. کۆمه‌ڵى ئیسلامى که خاوه‌نى حه‌وت کورسى په‌رله‌مانى کوردستانه، هێشتا یه‌کلانه‌بۆته‌وه بۆ به‌شداریکردن له حکومه‌ت یا بوون به ئۆپۆزسیۆن، چاوەڕێى پارتى ده‌که‌ن تا قسه‌ى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له دووه‌م کۆبونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ پارتى، نێوه‌ندگیرییان ده‌ستپێکردووه تا کۆمه‌ڵ له حکومه‌ت به‌شدار بێت. کوێستان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له دووه‌م کۆبونه‌وه‌ى وهفدى دانوستانکارى گۆڕان و پارتى «کاک عومه‌ر سه‌ید عه‌لى به کاک نێچیرڤان بارزانى وت که گرنگه کۆمه‌ڵ به‌شدارى حکومه‌ت بکات و کاک نێچیرڤانیش لارى نه‌بووه و ئه‌وه‌بوو دووجار پارتى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ گفتوگۆیان کردووه و له‌ئێستادا چاوه‌ڕێى سه‌ردانى پارتى ده‌که‌ن». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که تا یه‌کلابونه‌وه‌ى ئه‌و پرسه له ئاستى باڵادا «نێوه‌ندگیرى» نێوان کۆمه‌ڵ و پارتى ده‌که‌ن. وتیشى» کۆمه‌ڵ وه‌زیرى کشت‌وکاڵیان له کابینه‌ى هه‌شته‌م هه‌بووه، هه‌موو که‌س ده‌زانێت که وه‌زیرێکى لێهاتوو بوو بۆ چاکسازیى و کارى کردووه‌و هاوهه‌ڵوێستمان بوون له‌پرسه سیاسییه‌کاندا و به‌ته‌نها کۆمه‌ڵ، گۆڕ‌انى جێنه‌هێشت». کۆمه‌ڵى ئیسلامى تائێستا یه‌کلانه‌بووه‌ته‌وه بۆ به‌شدارى له حکومه‌تدا یاخود نا، به‌ڵام به‌رپرسه‌کانى خواستى به‌شداریکردنیان له‌و کابینه‌یه نه‌شاردووه‌ته‌وه. فاروق عه‌لى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵ له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» تا ئێستا پرسى به‌شداریکردن و نه‌کردنى کۆمه‌ڵ وه‌ک خۆى ماوه‌و هیچ به‌ره‌وپێشچوونێک نه‌بووه‌و ئاگادارى ئه‌وه نیم گفتوگۆى ناڕاسته‌وخۆ له‌نێوان کۆمه‌ڵ و پارتى هه‌بێت». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که حزبه‌که‌ى یارمه‌تیده‌رێکى باش ده‌بێت بۆ چاکسازى و خزمه‌تکردنى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان. فاروق عه‌لى وتیشى» هه‌رکات وهفدى پارتى گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ کردین، ئه‌وکات پرس و را به کادیره‌کانمان ده‌که‌ین و بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ین». خواستى کۆمه‌ڵ بۆ به‌شدارى له حکومه‌تدا له‌کاتێکدایه، پارتى له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى به‌شدارى پێ‌بکات له حکومه‌تدا، له‌ماوه‌ى رابردووش‌دا عیرفان عه‌لى، رابه‌رى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى سه‌ردانى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى و مه‌سرور بارزانى کاندیدى پارتى بۆ سه‌رۆکى حکومه‌ت کۆبۆته‌وه. به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتى، پارتى ده‌یانه‌وێت بزوتنه‌وه به‌شدارى حکومه‌ت بکه‌ن و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وه‌ربگرن، له‌و روه‌وه پارتى له‌نێوان کۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه یه‌کێکیان ده‌باته حکومه‌ته‌وه. بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان به‌لیستى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌کگرتوو به‌شدارى کرد، به‌ڵام نه‌یتوانى کورسى به‌ده‌ستبهێنێت و ئێستاش ده‌یانه‌وێت به‌شدارى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌ت بکه‌ن، له‌کاتێکدا یه‌کگرتوو بۆته ئۆپۆزسیۆن. عه‌بدوڵا وه‌رتێ، وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئێمه به‌رنامه‌و پلانى خۆمان هه‌یه وه‌ک بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى، هه‌ر کاتێک کاک مه‌سرور بارزانى به‌فه‌رمى راسپێردرا بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت، ئه‌وکات گفتوگۆ ده‌که‌ین». ئه‌وه‌شى ره‌تکرده‌وه داواى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینییان کردبێت و وتى»سه‌ردانه‌که‌مان بۆ لاى کاک مه‌سرور بارزانى حزبیى بووه، به‌و پێیه‌ى ناوبراو راده‌سپێردرێت بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى حکومه‌ت گفتوگۆیان کردووه«.
ئارا ئیبراهیم بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌یه‌کى ڤیديۆیی نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخه‌رى پێشووى گۆڕان مشتومڕى دروستکردووه، به‌تایبه‌ت که له گرته‌كه‌دا باسى هه‌ندێک که‌س ده‌کات که سه‌رقاڵى "موئامه‌ره‌ى ناوخۆیین"، به‌بێ ئه‌وه‌ى ناوى هیچ لایه‌نێک بهێنێت. له‌گرته ڤیدیۆییه‌که‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌رکه‌وێت که له‌سه‌ر کورسییه‌که و گۆچانێکى به‌ده‌سته‌وه‌یه، به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ که‌سێک قسه‌ده‌کات و ده‌ڵێت «هه‌ندێک موئامەرە لەیەکتر ئەکەن وجێگاکەیان خۆش کردووە بۆ پارتی و بۆ حیزبەکانی تر، خەریکن ئەوانە سواری ملمان ئەبن، منیش بێ‌ئومێد بووم نەک هەر خەڵک». به‌پێى به‌دواداچونى ھاوڵاتی، ئه‌و پارچه ڤیدیۆیه نزیکه‌ى 30 خوله‌ک ده‌بێت و له‌لایه‌ن نما، کوڕه گه‌وره‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا، له به‌ریتانیا پێش چوار مانگ به‌ر لهکۆچکردنى تۆمار کراوه که له 19ى ئازارى 2017 دا بوو. به‌شێک له به‌رپرسانى گۆڕان ده‌ڵێن، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و قسانه‌ى مه‌به‌ست له دۆخى ناوخۆى گۆڕانه، به‌شێکى دیکه‌شیان ئه‌وه ره‌تده‌که‌نه‌وه و باس له‌وه‌ده‌که‌ن مه‌به‌ستى له دۆخى یه‌کێتى یه. ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان راى جیاوازى تێدایه و خه‌ڵکى تێدایه پابه‌ند نییه به پره‌نسیپى گۆڕانه‌وه و ئه‌وه‌ش له‌ناو هه‌موو بزوتنه‌وه‌و حزبێکى سیاسی‌دا هه‌یه. خه‌لیل سهرکانى، ئه‌ندامى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به ھاوڵاتی وت «کاک نه‌وشیروان پیاوێکى گه‌وره‌و کاریزمى بووه‌و خزمه‌تى گه‌ل و وڵاتى کردووه‌و له‌ساتى نه‌خۆشکه‌وتنیشیدا خه‌مى ته‌نها خه‌مخواردن بووه له چاکسازى و باشکردنى دۆخى خه‌ڵک». ناوبراو وتیشى «بۆ خۆم ئه‌و ڤیدیۆیه‌م بینییوه‌و باسى نوێبونه‌وه‌و چاکسازى گۆڕان ده‌کات، ئه‌وه‌ش شتێکى ئاساییه ناکرێت له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى و خه‌ڵکى تر گه‌وره‌ى بکات». له‌گرته ڤیدیۆییه‌که‌دا که ماوه‌که‌ى 29 چرکه‌یه، نه‌وشیروان مسته‌فا به جه‌سته‌یه‌کى لاوازه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که به ئاسایی له‌سه‌ر کورسییه‌ک دانیشتووه و به‌ته‌له‌فۆن قسه ده‌کات. ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌و پارچه ڤیدیۆیه‌ى نه‌وشیروان مستەفا باسى دۆخى یه‌کێتى ده‌کات و ئه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه باسى دۆخى ناوخۆى گۆڕان بکات. کاروان هاشم، له‌لێدوانێکدا به ھاوڵاتی وت «ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى کاک نه‌وشیروان مسته‌فا له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوکراوه‌ته‌وه باسى دۆخى ناوخۆى یه‌کێتى ده‌کات که ناوه‌ندى بڕیار دروستکرابوو نه‌ک باسى دۆخى ناوخۆیى گۆڕان بکات». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌وه‌ى که بڵاوکراوه‌ته‌وه به«مه‌به‌ست» بووه له‌م کاته‌دا ئه‌وه‌شى به شتێکى «نه‌رێنى» وه‌سف کرد. گرتە ڤیدیۆییەکە مشتومڕیکی زۆری نایەوە لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و لایەنگرانی گۆڕانی کرد دوو بەشەوە، بەشێکیان پێیانوایە باسی یەکێتی دەکات، بەڵام بەشێکیان کە لە سیاسیەتی ئێستای گۆڕان رازی نین، پێیانوایە باسەکە باسی گۆڕانە. بەڵام خه‌لیل سهرکانى جه‌ختیکرده‌وه، له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا خه‌ڵکى تێدایه پابه‌ند نییه به پره‌نسیپى گۆڕانه‌وه وتی «راى جیاواز هه‌یه و ته‌نانه‌ت له‌ناو ماڵێکیشدا را جیایى هه‌یه نه‌ک حزبێک». خه‌لیل سهرکانى پێشیوابوو له‌دواى کۆچى نه‌وشیروان مسته‌فا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و رێره‌و رێبازى ئه‌و ده‌رۆن، وتی «هه‌موو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ین له‌سه‌ر رێباز و سیاسه‌تى خزمه‌تکردنى خه‌ڵک هه‌نگاو ده‌نێین و له‌ناوخۆشماندا چاکسازى ده‌که‌ین».
شاناز حه‌سه‌ن په‌رله‌مانى کوردستان سه‌رقاڵى ته‌واوکردنى رێوشوێنه‌کانه بۆ په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه‌ى کاراکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک له 10 رۆژى داهاتوودا، له‌کاتێکدا هێشتا مشت‌ومڕ له‌سه‌ر پرسی دانانى دوو جێگر کۆتایی نه‌هاتووه. له‌چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا په‌رله‌مانى کوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م و دووه‌مى بۆ پڕۆژه‌که کرد که له‌لایه‌ن فراکسیۆنه‌کانى پارتى و گۆڕانه‌وه ئاماده‌کراوه‌و به‌پێی پڕۆژه‌که سه‌رۆک یه‌ک جێگرى ده‌بێت و له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت. بڕیاره په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌که کۆبێته‌وه، فراکسیۆنى یه‌کێتیش پێشنیاریکردووه بڕگه‌ى دووه‌م له‌ماده‌ى 13ى ى پڕۆژه یاساى کاراکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم هه‌موار بکرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆک دوو جێگرى هه‌بێت ناونیشان و ده‌سه‌ڵاته‌کانى له‌لایه‌ن سه‌رۆکى هه‌رێمه‌وه دیارى بکرێت. عه‌باس فه‌تاح، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاساى له فراکسیۆنى یه‌کێتى، به ھاوڵاتی رایگه‌یاند، سه‌رۆکى هه‌رێم پێویسته دوو جێگرى هه‌بێت «ئێمه نه‌مان وتووه جێگره‌که پارتى بێت یان هه‌ر حزبێکى تر بێت، به‌ڵام داوامان کردووه که هه‌بێت، چونکه به پێویستمان زانیوه«. له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا لیژنه‌ى یاسایی په‌رله‌مان راپۆرتى تایبه‌ت به پڕۆژه‌ى کاراکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى ئاماده‌کرد، که پێشنیارى جۆراوجۆرى فراکسیۆنه‌کانى له‌خۆگرتووه. زیاد جه‌بار، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى، به ھاوڵاتی وت «به‌دڵنیاییه‌وه ده‌نگدان بۆ بڕگه به بڕگه‌ى یاساکه ده‌کرێت و به‌کۆى ده‌نگ ده‌کرێته یاسا «. وتیشى»پرۆژه‌ى دانانى دوو جێگر له‌ساڵى 2015دا یه‌کێک بوو له پرۆژه‌کانى گۆڕان که پێشنیاریان کردووه و به ئیمزاى ئه‌وان پێشکه‌ش کراوه«. به‌پێی رێککه‌وتنى نێوان پارتى و گۆڕان که له شوباتى ئه‌مساڵدا ئیمزاکرا، پۆستى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم پشکى گۆڕانه، به‌ڵام ئێستا یه‌کێتى داواده‌کات سه‌رۆک دوو جێگرى هه‌بێت و یه‌کێک له جێگره‌کانى بۆ یه‌کێتى بێت. جه‌لال محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆڕان، باسیله‌وه‌کرد دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان ته‌نها بۆ ده‌نگدانه و هه‌ر بڕگه‌یه‌ک که پێشنیارى له‌سه‌ر بێت و ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، ده‌بێته یاسا. وتیشى «ئێمه وه‌ک گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین که جێگرى دووه‌م له‌م قۆناغه پێویست بێت و پێمانوایه، ته‌نها پۆست داتاشینه و زیان به ئابوورى وڵات ده‌گه‌یه‌نێت». جه‌لال محه‌مه‌د جه‌ختیکرده‌وه، وه‌ک گۆڕان ده‌نگ به‌و پێشنیاره‌ى یه‌کێتى ناده‌ن «هه‌ر پێشنیارێک که سودى خه‌ڵکى تێدا بێت، وه‌ک گۆڕان ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌ده‌ین، به‌ڵام پێویستمان به‌وه نیه له‌م کاته‌ى ئێستادا». ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو 10 ڕۆژ ماوه بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساکه و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى هه‌رێم. دواى په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه‌ى کاراکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، سێ ڕۆژ داده‌نرێت بۆ پێشکه‌شکردنى کاندیده‌کان و هه‌ر که‌س بیه‌وێت به‌پێی مه‌رجه‌کان، ده‌توانێت خۆى کاندید بکات بۆ پۆستى سه‌رۆکى هه‌رێم، پاشان چه‌ند رۆژێکى تر داده‌نرێت بۆ تانه لێدان له کاندیده‌کان. دواى ته‌واوبوونى رێوشوێنه‌کان، کاندیده‌کان ده‌چنه په‌رله‌مان و له گه‌ڕى یه‌که‌مدا، به زۆرینه‌ى ڕه‌ها(56ده‌نگ) سه‌رۆک هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئه‌گه‌ر هیچ کاندیدێک ئه‌و ده‌نگه‌ى نه‌هێنا، هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌چێته خولى دووه‌مه‌وه و کام کاندیده‌ى ده‌نگى زیاترى هێنا، ده‌بێته سه‌رۆک. ئومێد خۆشناو په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى پارتى، باسیله‌وه‌کرد ئه‌و پێشنیارانه‌ى له‌سه‌ر پڕۆژه یاساکه پێشکه‌ش کراون، به ده‌نگدان یه‌کلا ده‌کرێنه‌وه. له‌باره‌ى دانانى دوو جێگر بۆ سه‌رۆکى هه‌رێم، ئومێد خۆشناو وتى «تائێستا پارتى بڕیاریى کۆتایى نه‌داوه، ته‌نها ئه‌مڕۆ کات ماوه تا لایه‌نه‌کان له‌ناو خۆیاندا ڕێکبکه‌ون و بڕیارى کۆتایى بده‌ن».
سازدانی: دیاری ئەبوبەکر ئێستا چاندنی ددان له جیهاندا، به یه‌کێک له ڕێگه هه‌ره باشه‌کان داده‌نرێت بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ددانێک یاخود چه‌ند ددانێکی له‌ده‌ستچوو. چاندنی ددان، ئێستا له‌لایه‌ن دکتۆره‌کانی کوردستانیشه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. بۆ زانیاری زیاتر و ده‌ستکه‌وتنی وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێک، سه‌ردانی دکتۆر (بێستون عومه‌ر حوسێن)مان کرد که پێنج ساڵه کاری چاندنی ددان ده‌کات و تاوه‌کو ئێستا نزیکه‌ی 1000 بۆ 1500 چاندنی ئه‌نجامداوه. هاوڵاتی: چاندنی ددان (dental implant) چیه؟ د. بێستون: به ساده‌یی پڕۆسه‌ی چاندنی ددان دانانی (ڕه‌گی ددانێکی) ده‌ستکرده له‌نێو ئێسکی شه‌ویلگه‌دا و پاشان ددانێکی ده‌ستکرد ده‌خرێته سه‌ر به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌گه ده‌ستکرده‌که. ده‌کرێت ددانێک یاخود زیاد له یه‌ک ددان بچێنرێت بۆ نه‌خۆش. به‌پێی توێژینه‌وه ئه‌مریکییه‌کان، ته‌نیا له‌نێو دانیشتووانی ئه‌مریکادا که ژماره‌یان زیاد له 300 ملیۆن که‌سه، 178 ملیۆن به لایه‌نی که‌مه‌وه ددانێکیان له‌ده‌ستداوه. وه له ئێستادا باشترین جێگره‌وه بۆ ئه‌و ددانه له‌ده‌ستچووانه بریتیه له چاندنی ددان. هاوڵاتی: مێژووی چاندنی ددان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌ی؟ د. بێستون: مێژووی چاندنی ددان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ده‌ستی دکتۆری سویدی (پێرئینگڤار برهینمارک) که به باوکی چاندنی ددان داده‌نرێت. د. برهینمارک له ساڵی 1965ه‌وه و له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی ماده‌ی تیتانیۆمه‌وه سه‌ره‌تا و بناغه‌ی زانستی چاندنی ددانی دامه‌زراند. سه‌ره‌تا ته‌نها ماده‌ی تیتانیۆم له چاندنی دداندا به‌کارهاتووه و به سه‌ره‌تاترین جۆری ده‌وترێ تیتانیۆمی پله یه‌ک. دواتر بوو به تیتانیۆمی پله دوو و سێ و ئێستاش له نێوان چوار و پێنجدایه. تیتانیۆم به‌ته‌نها له چاندنی دداندا به‌کارنایه‌ت، به‌ڵکو کاربۆن و ئاسنیشی له‌گه‌ڵدا به‌کاردێت. تا ڕێژه‌ی مادده‌ی تیتانیۆمهکه زیاتر بێت، ئه‌وه پله‌که‌شی به‌رزتر ده‌بێت له چاندنی دداندا. ئێستادا له جیهاندا به‌زۆری تیتانیۆمی پله پێنج به‌کارده‌هێنرێت. هاوڵاتی: چه‌ند جۆر چاندنی ددانمان هه‌یه؟ د. بێستون: به‌گشتی جۆره‌کانی چاندنی ددان له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ک پۆلێن ده‌کرێن. بۆ نمونه جۆرێک چاندنمان هه‌یه که دوو پارچه‌ی تێدا به‌کارده‌هێنرێت. پارچهیەکیان ده‌خرێته نێو ئێسکی شهویلگهکهوه و ئه‌وه‌ی دیش له ده‌ره‌وه به پارچه‌که‌ی ناوه‌وه ده‌به‌سترێت. به‌ڵام جۆره‌که‌ی دی ته‌نیا یه‌ک پارچه‌یه و به‌شێکی ده‌خرێته نێو ئێسکی شه‌ویلگه و به‌شه‌که‌ی تریشی له ده‌ره‌وه ده‌بێت. ده‌رباره‌ی جۆری ددانه‌که‌ش دوو جۆرمان هه‌یه. جۆرێکیان مادده‌ی تیتانیۆمه و ئاسایی زۆربه‌ی چاندنه‌کان به‌م شێوه‌یه ده‌کرێن. جۆره‌که‌ی دی مادده‌ی زیرگۆنیا (Zirconia) ده‌کرێت به‌ده‌وری مادده‌ی تیتانیۆمهکه. جۆری زیرگۆنیاکه شێوه‌یه‌کی جوانتری هه‌یه و زیاتر بۆ چاندنی ددانه‌کانی پێشه‌وه به‌کارده‌هێنرێت. هاوڵاتی: چ که‌سێک ده‌توانرێت ددانی بۆ بچێنرێت؟ د. بێستون: هه‌رکه‌سێک که ددانێک یاخود چه‌ند ددانێکی به‌هۆی ڕووداوێکه‌وه یاخود نه‌خۆشییه‌کی ددانه‌وه له‌ده‌ست چووبێت، ده‌توانرێت ددانی بۆ بچێنرێت. به‌ڵام کۆمه‌ڵێک مه‌رج هه‌ن که ده‌بێت له نه‌خۆشه‌که‌دا هه‌بن، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ی بۆ ئه‌نجامبدرێت. له‌وانه، ته‌ندرووستییه‌کی باشی جه‌سته به گشتی و ده‌م و ددان به تایبه‌تی. بوونی ئێسکی شه‌ویلگه‌یه‌کی ته‌ندرووست تا بتوانرێت ددانه‌که‌ی له‌سه‌ر دابنرێت. نه‌بوونی هیچ نه‌خۆشییه‌کی درێژخایه‌نی وه‌کو شه‌کره و نه‌بوونی دانه‌جیڕه له نه‌خۆشه‌که‌دا. وه بوونی بۆشاییه‌کی گونجاو تا بتوانرێت به‌ڕێکی ددانه‌که دابنرێت. زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی سه‌ردانمان ده‌که‌ن، هه‌موو مه‌رجه‌کانیان تێدایه. وه به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م هه‌ن که نه‌توانرێت چاندنی ددانیان بۆ ئه‌نجام بدرێت. وه ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه، جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه بریتیه له پاک و خاوێنیه‌کی باشی ده‌م و ددان. چوون له کاتی نه‌بوونی ئه‌م پاک و خاوێنییهدا ئه‌وا ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌که‌وتنی پڕۆسه‌که زۆر زیاد ده‌بێت. هاوڵاتی: ئه‌و پشکنینانه چین که بۆ که‌سێک ده‌کرێن ،پێش ئه‌وه‌ی چاندنی ددانی بۆ ئه‌نجام بدرێت؟ د. بێستون: سه‌ره‌تا پێویسته پشکنینی گشتی خوێن بۆ نه‌خۆشه‌که ئه‌نجام بدرێت، تا دڵنیابین که‌وا هیچ نه‌خۆشییه‌کی گواستراوه‌ی نیه. دواتر پشکنینێکی بینگه‌یی بۆ ئێسکی شه‌ویلگه ده‌کرێت تا بزانرێت ئێسک و ددانه‌کانی ته‌نیشت ڕێگه به چاندنه‌که ده‌دات یاخود نا. دواتر پشکنینی تیشکی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌کو opg، که پشکنینێکی خێرایه و دووری ده‌ماره‌کان له ئێسکه‌که‌وه ده‌رده‌خات. به‌ڵام بۆ زانینی پانتایی ئێسکه‌که تیشکی CBCT به‌کارده‌هێنرێت. هاوڵاتی: نرخی چاندنی ددان چه‌نده له کوردستان؟ د. بێستون: به گشتی نرخی چاندنی یه‌ک ددانی جۆری تیتانیۆم له نێوان 350 بۆ 550 دۆلاره. وه ددانێکی زڕگۆن له نێوان 800 بۆ 1000 دۆلاره. هاوڵاتی: ڕێژه‌ی به‌کارهێنانی چاندنی ددان له کوردستان چۆنه؟ د. بێستون: ڕێژه‌ی چاندنی ددان ئێستا له کوردستاندا به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چێت، چوونکە ئێستا باشترین ڕێگه‌یه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ددانێکی له‌ده‌ستچوو. به‌ڵام کۆمه‌ڵێک ترس و هه‌واڵی ناڕاست له‌نێو خه‌ڵکیدا بڵاوبوونه‌ته‌وه که بووه به هۆکاری سڵکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له ئه‌نجامدانی چاندنی ددان. له‌و ترسه بڵاوانه بریتیه له‌وه‌ی که گوایه چاندنی ددان ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه. که ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕاست نیه و په‌یوه‌ندیه‌ک نییه له نێوان شێرپه‌نجه و چاندنی ددان به‌پێی هه‌موو توێژینه‌وه‌کان. هاوڵاتی: مه‌ترسییه‌کانی چاندنی ددان چیه؟ د. بێستون: به به‌راورد به ده‌رکردنی ددان، چاندنی ددان مه‌ترسییه‌کانی زۆر که‌مترن. یه‌کێک له‌و مه‌ترسییانه‌ی که ده‌کرێت ڕووبه‌ڕووی نه‌خۆش ببێته‌وه له‌کاتی چاندنی دداندا به‌رکه‌وتنی ده‌ماره که ئه‌مه‌ش له‌ڕێی پشکنینی پێشوه‌خت و لێهاتوویی دکتۆره‌که که‌م ده‌بێته‌وه. یه‌کێکی تر له مه‌ترسییه‌کان، خوێنبه‌ربوونێکی زۆره، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رکه‌وتنی یه‌کێک له خوێنبه‌ره‌کان، که ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له مه‌ترسییه ده‌گمه‌نه‌کان. بوونی ته‌ندرووستیه‌کی باشی ده‌م و ددان ڕێژه‌ی مه‌ترسییه‌کان زۆر که‌م ده‌کاته‌وه. هاوڵاتی: له کۆتاییدا چ ئامۆژگارییه‌کت بۆ ئه‌و که‌سانه هه‌یه که ده‌یانه‌وێت چاندنی ددان ئه‌نجام بده‌ن؟ د. بێستون: هه‌رکه‌سێک ددانێک یاخود چه‌ند ددانێکی له‌ده‌ستچووی هه‌یه و ده‌یه‌وێت چاندن ئه‌نجام بدات تا زووتر بیکات باشتره. چوون له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کات، ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتووی کاره‌که که‌متر ده‌بێته‌وه. وه باشترین کات بریتیه له دوای هه‌ڵکه‌ندنی ددانه‌که بۆ شه‌ش مانگ دوای ئه‌وه، خراپترینیش دوای 5 ساڵ له‌ده‌ستدانی ددانه‌که‌یه. پێویسته نه‌خۆشه‌که سه‌ردانی دکتۆره‌که‌ی بکات و کاتێک دیاری بکه‌ن بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌که که ته‌نیا 20 خوله‌ک ده‌خایه‌نێت. له هه‌مووی گرنگتر، پاکوخاوێن ڕاگرتنی ده‌م و ددانه چوون یه‌کێکه له مه‌رجه سه‌ره‌کییه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتنی پڕۆسه‌که.
سەرچاوە:عەرەبی جەدید وەرگێرانی: هیوا عەبدوڵا رۆژی دووشەممە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا، جیاکردنەوەی %99.65 دەنگەکانی راگەیاند، بەپێی ئەنجامەکان لە سێ گەورەترین شاری تورکیا، پارتی داد‌و گەشەپێدان دوچاری شکست بووەتەوە، بەپێی ئەنجامەکان لە ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بە زیاتر لە 27 ھەزار و 315 دەنگ لە پێش بیناڵی یڵدرمی کاندیدی ئاکەپارتییەوەیە. هاوکات هەر بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لە شاری ئەنقەرە دووەم گەورە شاری تورکیا، کاندیدی جەهەپە پێش ئاک‌پارتی کەوتووە و %50.9ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە لە کاتێکدا ئاک‌پارتی %47.6 بەدەستهێناوە. لەشاری ئیزمیریش کە سێیەم گەورە شاری تورکیایە، ئاکەپە شکستی هێناوە و جەهەپە زۆرینەى دەنگەکانى بەدەستهێناوە. ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە ئێوارەی یەکشەممە راگەێندرا، پارتی داد‌و گەشەپێدان رووبەڕووی شکستێکی گەورە کردەوە، بەجۆرێک دەنگدەرانی ئەستەنبوڵ کە پایتەختی ئابوری تورکیایە و ئەنقەرەش کە پایتەختی سیاسیە دەنگی بە کاندیدی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆندا و ئیزمیریش وەکو ناوەندی هەرە بەهێزی ئۆپۆزسیۆن مایەوە. سوپرایزی ئەم هەڵبژاردنە لە دەستدانی شارەوانیی ئەنقەرەی پایتەخت بوو کە 16 ساڵە بەدەست ئاکپارتییەوەیە. لەو هەڵبژاردنەدا کاندیدی جەهەپە بەسەر کاندیدی ئاکپارتیدا لە ئەنقەرە سەرکەوت. ئەو ئەنجامانەش پرسیاری ئەوە دروست دەکەن هۆکار چی بوو خەڵکی سێ گەورەترین پارێزگای تورکیا پارتی داد و گەشەپێدانی رەتکردەوە، ئەنجامێک کە ماوەی 17 ساڵە روبەڕووی ئاک‌پارتی نەبوەتەوە. بەڕای چاودێرانی دۆخی تورکیا، هۆکارەکانی شکستی ئاک‌پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بۆ 5 هۆکار دەگەڕێتەوە: هۆکاری یەکەم: دۆخی ئابوری دۆخی ئابوری کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر هاوڵاتیان هەبوو، دابەزینی بەهای لیرەی تورکی و بەرزبونەوەی نرخی پێداویستییەکان، تەنانەت بەرزبونەوەی نرخی سەوزە و میوە، ریزبەستنی خەڵکی لەبەردەم بارەگاکانی پارتی دەسەڵاتدار بۆ دەستکەوتنی پێداویستی بە نرخێکی هەرزانتر، خەڵکی تورکیا هەستیکرد بەرەو سەردەمی هەژاری هەنگاو دەنێت دوای چەند ساڵێکی خۆشگوزەرانی. کاریگەری دۆخی ئابوری بەتایبەت لە ناوچەکانی رۆژئاوای تورکیا، کاریگەرییەکی زۆرتری کردە سەر هەڵبژاردنەکە، چونکە بە ناوچەیەکی پێشکەوتو دادەندرێت بەراورد بە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی تورکیا، بەڵام سەرکەوتنی ئاک‌پارتی بەسەر پارتی دیموکراتی گەلان لەسێ پارێزگای زۆرینە کوردنشین، ئاستی دەنگەکانی ئاک‌پارتی بەشێوەیەیکی گشتی وەک خۆی هێشتەوە. هۆکاری دووەم شکستی گوتاری سیاسی شکستی گوتاری سیاسی ئاک‌پارتی و هاوپەیمانەکانی کە سەرنجیان خستبوەسەر گرینگی مانەوەی ئاک‌پارتی لە حوکم و مانەوەی دەوڵەت. بابەتێک کە لەسەرەتادا پارتی بزووتنەوەی نەتەوە پەرستی تورکیا کە هاوپەیمانی سەرەکی ئاک‌پارتی بوو بانگەشەی بۆ دەکرد، لە کۆتایدا بوو بە گوتاری سەرەکی هاوپەیمانی کۆمار، ئەو گوتارە بەلای بەشێکی دەنگدەرانەوە جێگای رەخنە بوو. پێیان وابوو کە ئەوە ئاماژەیە بۆ شکستی سیاسی. هۆکاری سێیەم بەکارهێنانی زمانی هەڕەشە لە هەڵبژردنەکەی رۆژی یەکشەممە، بەکارهێنانی زمانی هەڕەشە کە سەرۆک کۆمار پشتی پێ بەستبوو، هەروەها سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا سەرکردەکانی کوردی بە» تیرۆریست» ناوبرد، ئەوەش وایکرد دەنگدەرانی کورد لە هەندێ ناوچەی تورکیا زیاتر لە ئاک‌پارتی دوربکەونەوە. هۆکاری چوارەم رێکەوتنێکی پێشوەختەوە رێکەوتنێکی پێشوەختەوە هەبوو، کە بریتی بوو لە دەنگدانی لایەنگرانی پارتی دیموکراتی گەلان بە کاندیدی ئۆپۆزسیۆن لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە، ئەوەش وایکرد دەنگەکانی پارتی داد و گەشەپێدان بەراورد بە دەنگەکانی پارتی گەلی کۆماری لە کەمی بدات و دەنگی کورد یەکلاکەرەوە بوو. هۆکاری پێنجەم رووداوی مزگەوتەکەی نیوزلەندا بەگوێرەی ڕای چاودێران پەیوەندی رووداوی هێرشکردنەسەر مزگەوتێک لە نیوزلەندا کە بووە هۆکاری گیانلەدەستدانی زیاتر لە 50 کەس، وەکو کەمپەینی بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەو رووداوە لە ناو بەشێکی زۆری خەڵک کە بەشداری هەڵمەتی بانگەشەیان کرد، بووە جێگای رەخنە، چونکە پارتی داد و گەشەپێدان دەویست ئەو رووداوە بەکاربهێنێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن. لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا رێککەوتنی لایەنەکان هاوکێشەی هەڵبژردنی گۆڕی. مەهەپە هیچ کاندیدێکی بۆ سەرۆک شارەوانی 27 گەورەشارەوانی تورکیا دیارینەکردبوو، لە کاتێکدا ئاکپارتیش هیچ کاندیدێکی بۆ سەرۆکشارەوانی سێ گەورە شارەوانیی ئەدەنە، مێرسین و مانیسا دانەنا. هەرچی جەهەپە و ئی پارتیشن لەسەر پشتیوانیکردنی یەکدی لە 22 گەورە شارەوانی رێککەوتبوون. جەهەپە 12 کاندیدی دیاریکردبوو و لە 10 شارەکەی دیکەش پشتگیری لە کاندیدەکانی ئی پارتی دەکرد. لە 51 پارێزگاکەی دیکەش رێککەوتنیان لەسەر 27 شارەوانی کردبوو. رۆژی یەکشەممە 31ـی ئازار هەڵبژاردنی شارەوانیەکان لە 81 پارێزگای تورکیا بەڕێوەچوو کە تێیدا 57 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، لەو ژمارەیە 1.2 ملیۆن کەسیان بۆ یەکەمجار بوو دەنگیان دەدا. دەنگدانی ئەمجارەی تورکیا لەکاتێکدا بەڕێوەچوو کە دۆخی ئابووریی تورکیا باش نەبوو، رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا 20٪ـە و بەهای لیرەش بە رێژەی 30٪ دابەزیوە. هەر ئەمەش وایکرد ململانێی نێوان هاوپەیمانێتی کۆمار و هاوپەیمانێتی گەل بەهێز بێ. هاوپەیمانێتیی کۆمار لە ئاک‌پارتی و مەهەپە پێکهاتووە، هاوپەیمانێتیی گەلیش لە جەهەپە و ئی پارتی پێکهاتووە.
بەریتانیا: کاوە ڕەش دانا عەبدوڵا، مێردی پێشوی ئاڤان نەجمەدین، ددانی ناوە بەکوشتنی ھاوسەری پێشووی کە دایکی چوار منداڵی خوار تەمەن ھەشت ساڵان بوو. بەپێی گێڕانەوەکانی بۆ دادگا دانا عبدوڵا، ھۆکاری کوشتنی ھاوسەرەکەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە، کەئاڤان ئاینی خۆی گۆڕیوەو بۆتە کریستان و دواتریش پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکی دیکە بەستوە. ڕۆژنامەکانی بەریتانیا دانا عەبدوڵا، بەپەنابەرێکی نایاسای ووڵای ئێران لەقەڵەم دەدەن، کەپێشتر تاوانی سێکسی لەسەر ساغ بۆتەوە بەسەر کچی خوار شازدە ساڵ، بەو ھۆیەشەوە پێشتر لەبەریتانیا سزا دراوەو دیپۆرت کراوەتەوە. لەناو دادگای باڵای شاری ستافۆردشێر، دادوەر گوێ بیستی دانا عەبدوڵا ی تەمەن٣٥ ساڵ بوو، کە ئەو چۆن بەچۆقەیەکی چێشخانە ٣٣ جار مل و جەستەی ئاڤانی بەرچەقۆ داوە، تا گیانی دەرچوە. ھەروەھا دانا عەبدوڵا، پێشتریش چەندجارێک ھەڕەشەی کوشتنی لەدایکی چوارمنداڵەکەی کردوە، بەو ھۆیەوە دانا لەژێر چاودێری پۆلیس دابوەو ئاڵقەی ئەلیکترۆنی لەپێدا بوە، بەڵام لەوکاتەدا ئاڵقەکەی قرتاندوە تا پۆلیس جێ پێی ھەڵنەگرێ. سەرباری ئەوەش ئاڤان و چوار منداڵەکەی لەناو نیشانێکی نھێنی لەشاری ستۆکنترێت ژیاون، بەڵام دانا ھەرچۆنێک بێت ئەوانی دۆزیوەتەوەو بەتۆمەتی پەیوەندی بەستن لەگەڵ پیاوێکی دیکەو بوون بە مەسیحی، ئاڤانی کوشتوە. دانا عەبدوڵا کە ھیچ ئەدرەسێکی دیاری کراوی نەبوە لەبەریتانیا، دوای ئەوەی دادگا تاوانی کوشتنکەی بەسەردا ساغ کردەوە، دەبێ لانی کەم ١٩ساڵ ٦٠ ڕۆژ لەپشت شیشی زیندانەکانەوە بەسەر بەرێت. دادگا گوێبیستی ئەوە بوو کە دانا بەتاکسی کاتژمێر ١١.٥ دەقیقەی سەرلەبەیانی گەیشتۆتە شەقامی ماڵی ئاڤان، ھەر بەو شوفێرەشی ڕاگەیاندوە کە کاتژمێرێک دواتر بێتەوە ھەڵی بگرێتەوە، پاشان تاکسیەکە کاتژمێر ١٢.١٥ پاش نیوەڕۆ ، گەڕاوەتەوە ئەوی ھەڵگرتۆتەوە. داواکاری گشتی ئاندرو سمیس، دەڵێ، دانا کاتێک سواری تاکسیەکە بوە شڵەژاوەو گوتیەتی، دەبێ لێبوخڕیت بۆ شاری لیڤەرپوڵ ھەر لەناو تاکسیەکەدا، دانا بینراوە کە سیم کارتێکی نوێی خستۆتە سەر مۆبایلەکەیی و چەند پەیوەندیەکی ئەنجامداوەو دواتر ژمارەکانی سڕیوەتەوە، دوای لەشوفێرەکەش کردوە، دەستەسڕی بداتی بۆ ئەوە دەستی پێ خاوێن بکاتەوە. زەنگی مەترسی دیارنەمانی ئاڤان ئەو کاتە دەرکەوت، کەئەو نەچوە بەدوای ھێنانەوەی منداڵەکانی لەقوتابخانە کاتژمێر٤. بۆیە کارمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی، پۆلیس ئاگادار دەکەنەوەو ئاڤان لە ژووری چێشتخانەی ماڵەکەیداو لەناو خەڵتانی خوێندا، بەسەر دەم و چاودا کەوتوەو دەدۆزرێتەوە. ڕۆژی داھاتوو تۆمەتباری داواکراو دانا عەبدوڵا، دەچێت بۆ سەنتەری شاری گڵاسگۆ، لەبنکەیەکی پۆلیس داوادەکات کە ئەو خۆویستانە دەیەوێت بەریتانیا بەجێ بھێڵێت و ھاوکاری بکەن بۆ گەڕانەوە، بەھۆی ئەوەی ڕەوشی بەنابەری ڕەتکراوەتەوە، بەڵام لەبەرامبەردا کارمەندانی پۆلیس ئەو قۆڵبەست دەکەن. خوشکی قوربانیەکە دەڵێ: کوشتنی ئاڤان کاریگەری قوڵی لەسەر خێزانەکەمان ھەبووە، کوشتنی ئەو وەک ئەوەیە کە ھەموو خێزانەکەمانی کوشتبێ. دادگا گوێبیستی شکات لێ کراو بوو، کەئەو پێشتر دوو پەلاماری جنسی کردۆتە سەر کچێکی تەمەن خوار تەمەن سێزدە ساڵ، لەساڵی ٢٠١٣ بەو ھۆیەشەوە ١٥ مانگ سزا دراوە، دواتر دیپۆرتکراوەتەوە. دادوەر مایکڵ جیمبەز دەڵێ "ئەوە تاوانێکی دڕندانەو کارێکی پلان بۆ داڕێژراو بووە، بەکار ھێنانی چەقۆیەک بۆ کوشتنی دایکی ئەو چوار منداڵە، کەلەسۆزی دایکایەتی بێ بەش بوون، لەخوار تەمەنی ھەشت ساڵان". وتیشی "تۆ پاڵەپەستۆت خستۆتە سەری تاھاوکاریت بکات لە دژی دیپۆرتکردنەوەت، دوای ئەوەی کەیسەکەت شکستی ھێناوە. ھەرەھا بەھۆی گوڕینی ئاینەکەی بۆ مەسیحی و پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکی دیکە، لەگەڵ تۆ نەگونجاوە، تۆش ئەو تاوانەت ئەنجامداوە. دواتر ویستوتە لەسزاکەی دەرباز بێت، بەوھۆیەوە ویستوتە خۆت دیپۆرت بکەیتەوە بەشێوەیەکی ئارەزوو مەندانە." "تۆ کەسایەتیەکی باش نیت، چونکە پێشتریش تاوانی جنسیت ئەنجامداوەو دیپۆرت کراویتەوە، بەڵام جارێکی دیکە بەنایاسایی گەڕاویتەوەو تاوانێکی دڕندانەو ترسناکت ئەنجام داوە". دادوەر دەڵێ، "ڕستەیەک کەتاوانی کوشتنە سزاکەی لە پازدە ساڵەوە دەست پێ دەکات، بەڵام بڕیاری دادوەرانەی من لەو ڕوانگەیەوەی تۆ پلانی زۆر‌و ورد‌و ترسناکت ھەبووە، کە تاوانی سێکسی و دیپۆرتکردنەوەت و گەڕانەوەی نایاسای و پاشان کوشتن بەچەقۆو خۆ دەربازکردن لەتاوانەکەی، بڕیارمدا سزای لانی کەم ١٩ ساڵ و ٦٠ ڕۆژ زیندانیت بۆ دەردەکەم. تۆ کە ئێستا ١٨٠ ڕۆژت لەزیندان بەڕێ کردوە، واتا ١٨ساڵ و ٢٤٥ ی دیکە، دەبێ لەناو قەفەزی زیندان بەڕێ بکەیت".
هاوڵاتى، لۆڤا محەمەد ئارەزوو تۆفیق ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵی شاری سلێمانیە، ئەو ماڵە بچووکەکەی خۆی کردووە بە کارگەیەک بۆ دروستکردنی کڵاش و پاپوچی ژنانە. ئارەزوو ماوەی سێ مانگە دەستی کردووە بە کڵاش چنین و دروستکردنی پاپوچی ژنانە و ماڵەکەی خۆی کردووە بە کارگەیەک و کڵاش و پاپوچ بە ڕەنگ و قەبارە و دیزاینی جیاواز دروستدەکات. ئارەزوو دایکی دوو منداڵە و لە سەرەتادا ماوەی ساڵێک سەرقاڵی شلیلە چنین بووە و لە ماوەی کارکردنیدا لە شلیلەدا، چەندین کەلوپەلی جیاوازی دروستکردووە وەکو جانتا و کڵاو و عەزی و پێڵاوی منداڵانی دروستکردووە و شارەزاییەکی باشیشی تێیدا پەیداکردووە و توانیویەتی لەو کارەیدا داهاتێکی باشی دەستبکەوێت، بەڵام دواتر دەستدەکات بە کاری دروستکردنی کڵاش و پاپوچی ژنان و کچان. دوای ئەوەی دایکی ئارەزوو داوا لە کچەکەی دەکات کە وەک چۆن لە کاری شلیلەدا توانای باشی هەیە و کاردەکات، بەهەمانشێوە خۆی فێری کاری چنینی کڵاش و پاپوچی ژنان و کچان بکات.هەربۆیە ئارەزوو. دوای بڵاوبوونەوەی ڕیکلامێک کە تایبەتە بە خولی فێربوونی چنینی کڵاش و پاپوچ، بڕیار دەدات کە بەشداری بکات و خۆی فێری ئەو هونەرە بکات. دوای تێپەڕبوونی بە چوار ڕۆژ لە خولەکەدا ئارەزوو شارەزایی تێدا پەیدا دەکات. ئەوە ماوەی سێ مانگە ئارەزوو دەستی کردووە بە کڵاش چنین و پاپوچی ژنانە. دیارە کڵاش چنینەکەی ئارەزوو جیاوازییەکەی ئەوەیە کە کڵاشی ژنانە دەچنێت کە بە شێواز و ڕەنگەکانی جیادەکرێتەوە. بۆ کڵاشی ژنانە ڕەنگی جیاواز بەکار دەهێنێت و بۆ کڵاشی پیاوانەش تەنها ڕەنگی سپی دەچنێت. هەروەها پاپوچەکانیشی جیاوازن، لەبەرئەوەی پاپوچەکانیش بەهەمان شێوە بە پەتی کڵاش دروستی دەکات بەڵام بە دیزاینی جیاواز و بە پاژنەی بەرز و بە پێشی کراوە و داخراو، وە بە قەبارەی جیاواز. ئارەزوو سەبارەت بە کارە نوێیەکەی کە درووسکردنی پاپوچە ڕایگەیاند «ئەو کەلوپەلانەی کە بۆ چنینی کڵاشێک یاخود پاپوچێک پێویستمە هاوسەرەکەم لە بازاڕ بۆم دەست دەخات و منیش بەو بیرۆکانەی کە بە خەیاڵمدا دێت دروستیان دەکەم و بە قەبارەی جیاواز و بە ڕەنگی جیاواز». زیاتر دەشڵێت «بەشداریم لە هیچ پێشانگایەکدا نەکردووە، چونکە کارەکەم تازەیە، بەڵام لە داهاتوودا بۆ ناساندنی کارەکەم بەشداری دەکەم، لە ئێستادا تەنها کەسانی چواردەورم کارەکەم دەزانن و لێم دەکڕن. بەهۆی ڕیکلام کردنیش لە پەیجەکەم و گروپەکانەوە، جارجار داواکاری دروستکردنی کڵاش و پاپوچم بۆ دێت، کچان کە داوای دەکەن، دەڵێن جلی کوردیەکەمان بۆ نەورۆز بەم ڕەنگەیە تۆش بەو ڕەنگە کڵاشەکەمان بۆ بچنە، ئیتر منیش بۆیان دەچنم». ئارەزوو جگە لەم ئیشە، هیچ ئیشێکی دیکەی نیە کە ببێتە داهاتێک بۆی. بۆیە هەوڵدەدات زیاتر پشت بەم کارەی ببەستێت و بە خەڵکی ئاشنابکات و بیکاتە کارێک کە پشتی پێ ببەستێت، وەکو داهاتێکی سەرەکی.
هاوڵاتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، به‌رده‌وامى ده‌ده‌ن به هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه‌کانیان به مه‌به‌ستى ریشه‌کێشکردنى شانه نوستووه‌کانى داعش، دواى ئه‌وه‌ى له مانگى رابردودا، دوایین پێگه‌ى ئه‌و رێکخراوه‌یان له سوریا کۆنتڕۆڵکرده‌وه. دواى 20 رۆژ لهپێکدادانى به‌رده‌وام، مانگى رابردوو هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات به پاڵپشتى هێرشه ئاسمانییه‌کانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى، گوندى باغۆزیان له پارێزگارى دێره زور له باکورى سوریا کۆنتڕۆڵکرده‌وه، که دوایین پێگه‌ى داعش بوو له سوریا. له‌و ماوه‌یه‌دا به هه‌زاران چه‌کدارى داعش و خێزانه‌کانیان خۆیان راده‌ستى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده کرد و له که‌مپێکدا جێگیرکراون. نورى مه‌حمود وته‌بێژى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) که پێکهێنه‌رى سه‌ره‌کى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراته، به راگه‌یاند، له‌رووى جوگرافییه‌وه توانیویانه به هه‌ماهه‌نگى هاوپه‌یمانان، کۆتایی به رێکخراوى داعش بهێنن، به‌ڵام هێشتا له‌رووى فکرییه‌وه، ئه‌و رێکخراوه کۆتایی نه‌هاتووه و پێویستى به‌کارى زیاتره بۆ کۆتایی پێهێنانى. وتیشى «له‌دواى شه‌ڕى باغۆزه‌وه، هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه‌کانى هه‌سه‌ده و هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن، بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ى شانه نوستووه‌کانى داعش و کۆتایی هێنان به داعش له‌سه‌رجه‌م رووه‌کانه‌وه«. هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات که تێکه‌ڵه‌یه‌که له هێزى کوردى و عه‌ره‌ب و سریانى ساڵى 2015 دامه‌زرێنرا، به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئه‌زموونى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى باکور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا و کۆنتڕۆڵى سێیه‌کى خاکى سوریاى به‌ده‌سته‌وه‌یه. به‌درێژایی شه‌ڕى دژى داعش ئه‌و هێزانه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشه‌وه پاڵپشتى کراون و پڕچه‌ک کراون، له‌کاتێکدا ئه‌و هێزانه له‌لایه‌ن تورکیاوه به درێژکراوه‌ى په‌که‌که داده‌نرێن، ئه‌وانیش ئه‌وه ره‌تده‌که‌نه‌وه. له‌ساڵانى شه‌ڕى دژى داعشدا هه‌سه‌ده به پاڵپشتى هاوپه‌یمانان چه‌ندین پێگه‌ى سه‌ره‌کیی ژێر ده‌ستى داعشیان کۆنتڕۆڵکردووه‌ته‌وه، که دیارترینیان شارى ره‌ققه‌ى پایته‌ختى رێکخراوى داعش بوو. نورى مه‌حمود باسى له‌وه‌کرد، هێزه‌کانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى ره‌وا پێکهێنراوه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر کاره‌کانیان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێک که بکرێته سه‌ریان. له‌شه‌ڕى کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى باغۆزدا، نزیکه‌ى 70 هه‌زار چه‌کدارى داعش و خێزانه‌کانیان، خۆیان راده‌ستى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده کردووه و زیندانى کراون، تائێستاش دیار نییه ئه‌و پرسه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. ئیداره‌ى باکور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا داواى پێکهێنانى دادگایه‌کى نێوده‌وڵه‌تى کردووه له باکورى سوریا، به‌مه‌به‌ستى دادگاییکردنى ئه‌و چه‌کدارانه‌ى داعش. نورى مه‌حمود وتى «ئه‌و که‌سانه ژماره‌یان به‌هه‌زاران ده‌بێت و به‌شێکى زۆریان چه‌کدارى بیانى داعشن و تیرۆریستى نێوده‌وڵه‌تین، بۆیه پێویسته له دادگایه‌کى نێوده‌وڵه‌تیدا، دادگایی بکرێن و سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت». وتیشى «دادگاى ناوچه‌یی باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا، له‌و رووه‌وه کارى خۆی ده‌کات، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و چه‌کدارانه‌ى داعش له‌چه‌ندین وڵات تاوانیان کردووه، پێویسته لهدادگایهکى نێوده‌وڵه‌تی دا سزا وه‌ربگرن». به‌مه‌به‌ستى دروستکردنى دادگایه‌کى نێوده‌وڵه‌تى، ئیداره‌ى باکورى سوریا لیژنه‌یه‌کى پێکهێناوه و داواکه‌یان خستووه‌ته به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمى وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه. نورى مه‌حمود باسی له‌وه‌کرد، کاره‌کانى لیژنه‌که به‌رده‌وامه‌و داواکه‌یان خستووه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. جه‌ختیشیکرده‌وه، بوونى ئه‌و چه‌کداره زۆره‌ى داعش کێشه و بارێکى قورسى له‌سه‌ر شانیان دروستکردووه و پێویسته ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت «له تواناى ئیداره‌ى باکورى سوریادا نییه به‌ته‌نها ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بکات، ئه‌وه‌ش کێشه‌یه‌کى قورسه که روبه‌ڕوومان بووه‌ته‌وه«. به‌رپرسانى ئیداره‌ى رۆژئاواى کوردستان، تا ئێستا چه‌ند جارێک داوایان له‌و وڵاتانه کردووه ئه‌و چه‌کداره بیانیانه وه‌ربگرنه‌وه که خه‌ڵکى ئه‌و وڵاتانه‌ن و چونه‌ته ریزه‌کانى داعشه‌وه و له ئێستادا له‌لاى ئه‌وان زیندانى کراون، به‌ڵام جگه له عێراق، هیچ وڵاتێک ئاماده‌یی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى چه‌کداره بیانییه‌کان ده‌رنه‌بڕیوه. وته‌بێژى یه‌په‌گه رایگه‌یاند، ئه‌وان به‌پێی پره‌نسیپى ئه‌خلاقى خۆیان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا ده‌که‌ن، له‌چوارچێوه‌ى حقوق و واجبدا، به‌ڵام پێویسته ئه‌و پرسه له‌رووى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزرێته‌وه و وڵاتانى دیکه‌ش ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى خۆیان له‌و باره‌یه‌وه به‌جێبهێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات، توانییان کۆتایی به بوونى سه‌ربازى داعش بهێنن به پاڵپشتى هاوپه‌یمانان، به‌ڵام هێشتا ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ژێر کۆنتڕۆڵى ئه‌و هێزه‌دایه، له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى له‌شکرکێشى تورکیادایه. سوپاى تورکیا ماوه‌ى چه‌ند مانگێکه به‌رده‌وام هێزى سه‌ربازى بۆ سه‌ر سنوره‌کانى باکور و رۆژئاواى کوردستان ده‌نێرێت، له‌دواى کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى باغۆزیشهوه له‌و پڕۆسه‌یه به‌رده‌وامه. به‌ڵام مانه‌وه‌ى به‌شێک له هێزه‌کانى ئه‌مریکا، له‌ناوچه‌کانى ژێر ده‌ستى هه‌سه‌ده جۆرێک له دڵنیایی پێداون که تورکیا به ئاسانى نه‌توانێت له‌شکرکێشى بکاته سه‌ر ناوچه‌کانیان. وته‌بێژى یه‌په‌گه وتى «ئێمه دوژمنى تورکیا نین و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى سیاسی و دیبلۆماسیداین، کێشه‌که تورکیا نییه به‌ڵکو ئه‌ردۆغان و ئه‌که‌په‌یه که هه‌ڕه‌شه له کورد ده‌که‌ن له‌هه‌ر شوێنێک بێت». وتیشى «تورکیا به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه‌کانى هه‌ر ده‌رفه‌تێکى بۆ بێته پێش ره‌نگه هێرش بکات، به‌ڵام مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا گرنگه بۆ رێگرى له‌و هێرشانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه به‌ره‌نگارى هه‌ر هێرشێک ده‌بینه‌وه که بکرێته سه‌رمان». پێش کۆتایی هێنان به داعش و کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى باغۆز، کوردانى رۆژئاواى کوردستان دانوستانى ناڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ سوریا ده‌ستپێکرد، له‌رێگه‌ى مۆسکۆوه به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌باره‌ى ناوچه‌کانى ژێر ده‌ستیان و نه‌خشه رێگایه‌کیان راده‌ستى سوریا کرد. تا ئێستا دیمه‌شق، وه‌ڵامى نه‌خشه رێگاکه‌ى نه‌داونه‌ته‌وه، که یه‌کێک له خاڵه‌کانى، تایبه‌ته به‌وه‌ى هێزه‌کانى هه‌سه‌ده بکرێنه چوارچێوه‌ى سوپاى سوریاوه، به‌مه‌به‌ستى پاراستنى سنوره‌کانى سوریا له‌هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر دیمه‌شق مافه‌کانى کورد و پێکهاته‌کان گره‌نتى بکات له ده‌ستورێکى نوێ‌دا و ئیداره‌ى خۆبهڕێوهبهرییهکهشیان پارێزراوبێت له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و وڵاته‌دا. نورى مه‌حمود وتى «ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات، له‌گه‌ڵ سوریا بکهوێـه دانوستان و مافه‌کانى کورد و پێکهاته‌کانى تر، له چوارچێوه‌ى چاره‌سه‌رێکى سیاسی‌دا و له ده‌ستوردا بچه‌سپێنرێت، هه‌ر بڕیارێک بده‌ن ئێمه پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بین». باسى له‌وه‌شکرد، سوپاى سوریا ئێستا سوپایه‌کى نیشتیمانى نییه، به‌ڵکو سوپاى رژێمى سوریایه، به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا هه‌رگیز نابن به به‌شێک له‌و سوپایه، به‌ڵکو ده‌بێت ببێته سوپایه‌کى نیشتیمانى بۆ هه‌موو سوریا. کوردانى سوریا له نه‌خشه رێگاکهیاندا داواى سیستمى فیدراڵییان کردووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى سوریا، به‌ڵام به‌رپرسانى دیمه‌شق ئه‌و داوایه به دابه‌شکردنى وڵاته‌که‌یان داده‌نێن و ره‌تیان کردووه‌ته‌وه. له‌دواى کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى باغۆزه‌وه، کوردانى سوریا هه‌وڵه‌کانیان چڕکردووه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌رى سیاسی قه‌یرانى سوریا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌فته‌ى رابردوو سێیه‌مین دیدارى سورى – سورى یان ئه‌نجامدا. له‌و دیداره‌دا جه‌ختکرایه‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى سیاسی قه‌یرانى سوریا و ده‌ستبه‌رکردنى مافه‌کانى کورد و پێکهاته‌کان له ده‌ستورى نوێی سوریادا.
هاوڵاتى پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، هۆکاری بەدەستنەهێنانی سەرجەمی ئەو شارەوانییانەی باکوری کوردستان کە قەیومیان بەسەردا سەپێنرابوو، دەگەرێنێتەوە بۆ کاریگەری دەنگی ئەو هەزاران سەرباز و پۆلیسەی لەلایەن تورکیاوە، که لە بەشێک لەو ناوچانە جێگیرکراون. بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکوری کوردستان کە رۆژی ٣١ی ئازار بەڕێوەچوو، لەکۆی نزیکەی ١٠٠ سەرۆک شارەوانی کە لەهەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٢٠١٤دا هەدەپە بەدەستی هێنا و دواتر قەیوم لەجێگەیان دانرا، هەدەپە زیاتر لە نیوەی ئەو شارەوانییانەی بەدەستهێناوەتەوە. بەپێی ئەنجامەکان، هەدەپە ٥٨ سەرۆک شارەوانی بەدەستهێناوە، کە لە هەشت پارێزگا و ٥٠ قەزا پێکهاتوون، لەکاتێکدا لە هەڵبژاردنی ٢٠١٤دا ٩٩ سەرۆک شارەوانی بەدەستهێنابوو. هەدەپە لە هەشت پارێزگا، سەرۆکایەتی شارەوانی ناوەندی پارێزگاکانی بردووەتەوە کە پێکهاتوون لە (ئامەد، وان، مێردین، ئێله، سرت، جولەمێرگ، قەرس، ئیدر). حەسەن ئۆزگەنوش پەرلەمانتاری هەدەپە بە هاوڵاتى راگەیاند، هیوایان دەخواست کە بیانتوانیایە سەرجەم ئەو شارەوانییانە بەدەستبهێننەوە کە قەیومیان بەسەردا سەپێنرابوو، بەڵام توانییان بەشێکی بگەڕێننەوە، بەهۆی ئەوەی لەژیر فشارێکی زۆری ئەکەپە و مەهەپەدا بوون. وتیشی «سەرباز و پۆلسی زۆر لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ هەندێ لە ناوچەکانی باکوری کوردستان نێردرابوو، وەکو شرنا‌خ و قلا‌بان کە رۆڵیان هەبوو لە گۆڕینی ئەنجامەکان، جگە لەوەش پڕۆسەکە لەو ناوچانە، بە خاوێنی بەرێوەنەچووە و بەشێک لە دەنگدەران لەژێر فشاردا بوون». حەسەن ئۆزگەنوش باسی لەوەشکرد، هەدەپە بەگشتی چەند ساڵێکە لەژیر فشارێکی زۆردایە و بەهەزاران سەرکردە و پەرلەمانتار و لایەنگری دەستگیرکراوە لەلایەن دەوڵەتەوە، بۆیە ئەنجامەکان بەو شێوەیە نەبووە کە چاوەڕوانیان دەکرد. هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بۆ هەدەپە لەکاتێکدابوو، ئەو حزبە لەژێر فشارێکی توندی دەوڵەتدا بوو، بەشی زۆری سەرکردەکانی خرابوونە زیندانەوە. لەساڵی ٢٠١٦ەوە تورکیا هەڵمەتێکی گەورەی دەستگیرکردن و زیندانیکردنی بەرپرس و هاوسەرۆک و پەرلەمانتار و ئەندامانی هەدەپەی دەستپێکردووە و تا ئیستاش پرۆسەکە بەردەوامە، لەو ماوەیەدا زیاتر لە ١٠ هەزار کەس دۆسیەیان بۆ کراونەتەوە و خراونەتە زیندانەوە. هەدەپە لەم هەڵبژاردنەدا لەبەشێک لە ناوچەکانی باکوری کوردستان پاشەکشەی کردووە کە دیارترینیان شاری شرناخە کە ئەکەپە سەرۆکی شارەوانی ناوەندی شارەکەی بردووەتەوە، بەڵام شەش ناحیەکەی سەر بەو شارە سیانیان لەلایەن هەدەپە و سیانی دیکەیان ئەکەپە بەدەستی هێناون. شرنا‌خ لەچەند ساڵی رابردوودا شوێنی پێکدادانی راستەوخۆ و شەڕی کۆڵان بەکۆڵانی سوپای تورکیا و پەکەکە بوو، بەهۆیەشەوە بەتەواوی لە شوێنێکی نیشتەجێبوونی چڕەوە گۆڕا بۆ ناوچەیەکی سەربازی و زۆربەی دانیشتوانەکەی هەڵهاتن و ماڵەکانیان جێهێشت. بەدرێژایی ئەم چەند ساڵەی دوایی و تا ئێستاش تورکیا هێزێکی زۆری لەو شارە جێگیرکردووە و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەو شارەو ناوچەکانی دەوروبەری ئەنجام دەدات. عومەر ئۆجەلان پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە هاوڵاتى راگەیاند، سەرباز و جەندرمە و پۆلیس و خەڵکێکی زۆری سەر بە پارتی داد‌و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار لەو ناوچانە جێگیرکرابوون، بەتایبەتی لە شرنا‌خ، کە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن هەبووە. وتیشی «ئەوان فشاری زۆریان لەو ناوچانە دروستکردووە، بۆیە ئەنجامی هەڵبژاردن بەو شێوەیە بووە لەو ناوچانە، خەڵکێکی زۆریش ناوچەکانیان چۆڵکردووە». سەرەڕای بەدەستنەهێنانەوەی بەشێک لەو شارەوانیانەی باکوری کوردستان لەلایەن هەدەپەوە، کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە قەیومیان بەسەردا سەپێنرابوو، ئەو پارتە توانی لەم هەڵبژاردنەدا ببێتە هێزێکی دیار، کاتێک پشتیوانی لە کاندیدەکانی جەهەپە کردوو بەو هۆیەشەوە پارتی دەسەڵاتدار، لەچەند گەورە شارێکی وەکو ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە شکستی هێنا. ئەو شکستە گەورەترین بوو کە بەر پارتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بکەوێت، لەو کاتەوە کە لەساڵی ٢٠٠٢ەوە دەسەڵاتی لەو وڵاتە گرتووەتە دەست. عومەر ئۆجەلان وتی «دەوڵەت و ئەکەپە توندترین فشاریان خستبووە سەر هەدەپە، تا نەتوانێت دەنگ بەدەست بهێنێت و گورزی گەورەمان بەربکەوێت بەتایبەتی لە باکوری کوردستان، بەڵام ئێمە توانیمان لەشارە گەورەکان، گورزی گەورە لە ئەکەپە بدەین، کاتێک پشتیوانی جەهەپەمان کرد». جەختیشیکردەوە، ئەنجامی هەڵبژاردن و شکستی ئەکەپە لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ دەریخست کە هەدەپە هێزێکی گەورەیە «ئەم هەڵبژاردنە هێزی هەدەپەی دەرخست کە دەنگی یەکللاکەرەوەیە، ئێستا ئیتر دەبێت حسابی تایبەت بۆ هەدەپە بکەن». دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکان تا ساڵی ٢٠٢٣ هیچ هەڵبژاردنێکی دیکە لە تورکیا بەڕێوەناچێت، بۆیە هەموو پارتەکان چاویان لەم هەڵبژاردنە بوو تا هەژموونی خۆیان بۆ چوار ساڵی داهاتوو بسەپێنن، بەتایبەت کە لەدوای گۆڕینی سیستەمی سیاسییەوە لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی، گرنگی پێگەی شارەوانییەکان زیاتر بووە. لەم هەڵبژاردنەدا، هەدەپە بۆ یەکەمجار لەگەڵ حەوت پارتی دیکەی کوردی‌دا، بەهاوپەیمانێتییەک بەشداری هەڵبژاردنیان کرد، هەروەها ئەکەپە و مەهەپە بە هاوپەیمانێتی کۆمار بەشدار بوون و جەهەپە و ئی پارتیش لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی میللەتدا بەشداربوون. هەرچەندە هەدەپە هیچ هاوپەیمانێتییەکی فەرمی لەگەڵ جەهەپەدا نەبوو، بەڵام هەماهەنگییان هەبوو بۆ ئەوەی پشتیوانی لە کاندیدەکانی یەکتر بکەن، تا شکست بە کاندیدەکانی هاوپەیمانی کۆماری دەسەڵاتدار بهێنن لە زۆترین ناوچەدا، بەتایبەت لە شارە گەورەکاندا. لە ئێستادا پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی ئەنجامەکانە، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە پاشەکشەی تێدا کردووە لە باکوری کوردستان و دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، جارێکی تر لەو ناوچانە پاشەکشە نەکات. پەروین بووڵدان و سەزای تەمەللی هاوسەرۆکانی گشتیی پارتیی دیموکراتیی گەلان هەدەپە، لە پەیامێکی هاوبەشدا رایانگەیاند هەڵبژاردن تەواو بوو. فشارەکان لەسەر هەدەپە لە بەرزترین ئاستدا بوون. بەڕێوەبەر، ئەندام و لایەنگرانی ئێمە دەستگیر و زیندانی کران. هەروەها بایکۆتی ڕاگەیاندن، بە شێوەیەک لەسەر ئێمە هەبوو کە لە مێژوودا نەبینراوە. سەرەڕای ئەوەش پارتییەکەمان سەرکەوت». ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئیرادەی گەل لە دژی سیاسەتی قەیوومەکان دەرکەوتووە. لە لایەکی دیکەشەوە هاوپەیمانەتیی ئاکەپە-مەهەپە شکستی هێنا. ئەمە لاپەڕەیەکی نوێی هەڵدایەوە. هەدەپە لەبەشێک لە ناوچەکانی باکوری کوردستان دەنگەکانی کەمیکردووە و لەبەرانبەردا دەنگەکانی ئەکەپە زیادیکردووە، بەو هۆیەشەوە بەشێک لەو شارەوانییانەی لەدەستدا کە چاوی لە بەدەستهێنانیان بوو. حەسەن ئۆزگەنۆش پەرلەمانتارەکەی هەدەپە وتی «هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامەکان دەکەین و پرۆسەیەکی نوێ دەستپێدەکەین». هەروەها هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپە، لە پەیامەکەیاندا جەختیان کردووەتەوە، لە هەندێک شوێن هەدەپە پاشەکشەی کردووە «لە ماوەیەکی کورت‌دا دەربارەی ئەو شوێنانەی لەدەستدراون هەڵسەنگاندن دەکرێت و کەموکوڕی و هەڵەکان دەستنیشان دەکرێن و ڕوونکردنەوەی پێویست لەوبارەیەوە دەدرێت. با هیچ کەس گومانی لەوە نەبێت».
سەرچاوە:عەرەبی جەدید وەرگێرانی: هیوا عەبدوڵا رۆژی دووشەممە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا، جیاکردنەوەی %99.65 دەنگەکانی راگەیاند، بەپێی ئەنجامەکان لە سێ گەورەترین شاری تورکیا، پارتی داد‌و گەشەپێدان دوچاری شکست بووەتەوە، بەپێی ئەنجامەکان لە ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بە زیاتر لە 27 ھەزار و 315 دەنگ لە پێش بیناڵی یڵدرمی کاندیدی ئاکەپارتییەوەیە. هاوکات هەر بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لە شاری ئەنقەرە دووەم گەورە شاری تورکیا، کاندیدی جەهەپە پێش ئاک‌پارتی کەوتووە و %50.9ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە لە کاتێکدا ئاک‌پارتی %47.6 بەدەستهێناوە. لەشاری ئیزمیریش کە سێیەم گەورە شاری تورکیایە، ئاکەپە شکستی هێناوە و جەهەپە زۆرینەى دەنگەکانى بەدەستهێناوە. ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە ئێوارەی یەکشەممە راگەێندرا، پارتی داد‌و گەشەپێدان رووبەڕووی شکستێکی گەورە کردەوە، بەجۆرێک دەنگدەرانی ئەستەنبوڵ کە پایتەختی ئابوری تورکیایە و ئەنقەرەش کە پایتەختی سیاسیە دەنگی بە کاندیدی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆندا و ئیزمیریش وەکو ناوەندی هەرە بەهێزی ئۆپۆزسیۆن مایەوە. سوپرایزی ئەم هەڵبژاردنە لە دەستدانی شارەوانیی ئەنقەرەی پایتەخت بوو کە 16 ساڵە بەدەست ئاکپارتییەوەیە. لەو هەڵبژاردنەدا کاندیدی جەهەپە بەسەر کاندیدی ئاکپارتیدا لە ئەنقەرە سەرکەوت. ئەو ئەنجامانەش پرسیاری ئەوە دروست دەکەن هۆکار چی بوو خەڵکی سێ گەورەترین پارێزگای تورکیا پارتی داد و گەشەپێدانی رەتکردەوە، ئەنجامێک کە ماوەی 17 ساڵە روبەڕووی ئاک‌پارتی نەبوەتەوە. بەڕای چاودێرانی دۆخی تورکیا، هۆکارەکانی شکستی ئاک‌پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بۆ 5 هۆکار دەگەڕێتەوە: هۆکاری یەکەم: دۆخی ئابوری دۆخی ئابوری کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر هاوڵاتیان هەبوو، دابەزینی بەهای لیرەی تورکی و بەرزبونەوەی نرخی پێداویستییەکان، تەنانەت بەرزبونەوەی نرخی سەوزە و میوە، ریزبەستنی خەڵکی لەبەردەم بارەگاکانی پارتی دەسەڵاتدار بۆ دەستکەوتنی پێداویستی بە نرخێکی هەرزانتر، خەڵکی تورکیا هەستیکرد بەرەو سەردەمی هەژاری هەنگاو دەنێت دوای چەند ساڵێکی خۆشگوزەرانی. کاریگەری دۆخی ئابوری بەتایبەت لە ناوچەکانی رۆژئاوای تورکیا، کاریگەرییەکی زۆرتری کردە سەر هەڵبژاردنەکە، چونکە بە ناوچەیەکی پێشکەوتو دادەندرێت بەراورد بە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی تورکیا، بەڵام سەرکەوتنی ئاک‌پارتی بەسەر پارتی دیموکراتی گەلان لەسێ پارێزگای زۆرینە کوردنشین، ئاستی دەنگەکانی ئاک‌پارتی بەشێوەیەیکی گشتی وەک خۆی هێشتەوە. هۆکاری دووەم شکستی گوتاری سیاسی شکستی گوتاری سیاسی ئاک‌پارتی و هاوپەیمانەکانی کە سەرنجیان خستبوەسەر گرینگی مانەوەی ئاک‌پارتی لە حوکم و مانەوەی دەوڵەت. بابەتێک کە لەسەرەتادا پارتی بزووتنەوەی نەتەوە پەرستی تورکیا کە هاوپەیمانی سەرەکی ئاک‌پارتی بوو بانگەشەی بۆ دەکرد، لە کۆتایدا بوو بە گوتاری سەرەکی هاوپەیمانی کۆمار، ئەو گوتارە بەلای بەشێکی دەنگدەرانەوە جێگای رەخنە بوو. پێیان وابوو کە ئەوە ئاماژەیە بۆ شکستی سیاسی. هۆکاری سێیەم بەکارهێنانی زمانی هەڕەشە لە هەڵبژردنەکەی رۆژی یەکشەممە، بەکارهێنانی زمانی هەڕەشە کە سەرۆک کۆمار پشتی پێ بەستبوو، هەروەها سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا سەرکردەکانی کوردی بە» تیرۆریست» ناوبرد، ئەوەش وایکرد دەنگدەرانی کورد لە هەندێ ناوچەی تورکیا زیاتر لە ئاک‌پارتی دوربکەونەوە. هۆکاری چوارەم رێکەوتنێکی پێشوەختەوە رێکەوتنێکی پێشوەختەوە هەبوو، کە بریتی بوو لە دەنگدانی لایەنگرانی پارتی دیموکراتی گەلان بە کاندیدی ئۆپۆزسیۆن لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە، ئەوەش وایکرد دەنگەکانی پارتی داد و گەشەپێدان بەراورد بە دەنگەکانی پارتی گەلی کۆماری لە کەمی بدات و دەنگی کورد یەکلاکەرەوە بوو. هۆکاری پێنجەم رووداوی مزگەوتەکەی نیوزلەندا بەگوێرەی ڕای چاودێران پەیوەندی رووداوی هێرشکردنەسەر مزگەوتێک لە نیوزلەندا کە بووە هۆکاری گیانلەدەستدانی زیاتر لە 50 کەس، وەکو کەمپەینی بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەو رووداوە لە ناو بەشێکی زۆری خەڵک کە بەشداری هەڵمەتی بانگەشەیان کرد، بووە جێگای رەخنە، چونکە پارتی داد و گەشەپێدان دەویست ئەو رووداوە بەکاربهێنێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن. لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا رێککەوتنی لایەنەکان هاوکێشەی هەڵبژردنی گۆڕی. مەهەپە هیچ کاندیدێکی بۆ سەرۆک شارەوانی 27 گەورەشارەوانی تورکیا دیارینەکردبوو، لە کاتێکدا ئاکپارتیش هیچ کاندیدێکی بۆ سەرۆکشارەوانی سێ گەورە شارەوانیی ئەدەنە، مێرسین و مانیسا دانەنا. هەرچی جەهەپە و ئی پارتیشن لەسەر پشتیوانیکردنی یەکدی لە 22 گەورە شارەوانی رێککەوتبوون. جەهەپە 12 کاندیدی دیاریکردبوو و لە 10 شارەکەی دیکەش پشتگیری لە کاندیدەکانی ئی پارتی دەکرد. لە 51 پارێزگاکەی دیکەش رێککەوتنیان لەسەر 27 شارەوانی کردبوو. رۆژی یەکشەممە 31ـی ئازار هەڵبژاردنی شارەوانیەکان لە 81 پارێزگای تورکیا بەڕێوەچوو کە تێیدا 57 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، لەو ژمارەیە 1.2 ملیۆن کەسیان بۆ یەکەمجار بوو دەنگیان دەدا. دەنگدانی ئەمجارەی تورکیا لەکاتێکدا بەڕێوەچوو کە دۆخی ئابووریی تورکیا باش نەبوو، رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا 20٪ـە و بەهای لیرەش بە رێژەی 30٪ دابەزیوە. هەر ئەمەش وایکرد ململانێی نێوان هاوپەیمانێتی کۆمار و هاوپەیمانێتی گەل بەهێز بێ. هاوپەیمانێتیی کۆمار لە ئاک‌پارتی و مەهەپە پێکهاتووە، هاوپەیمانێتیی گەلیش لە جەهەپە و ئی پارتی پێکهاتووە.