هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" تائێستا نازانرێت کێ سه‌رکردایه‌تى قۆناغى داهاتوى وڵات ده‌کات و  چاوه‌ڕێین بزانین چى رووده‌دات".  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ى تشرینى دووه‌مى 2020، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا له‌ کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند:"چاوه‌ڕوانین بزانین چى ڕوده‌دات له‌ داهاتودا، که‌س نازانێت که‌ ئیداره‌ى داهاتو به‌ڕێوه‌ده‌بات، کات ئه‌و پرسه‌ یه‌کلاییده‌کاته‌وه‌". دۆناڵد تره‌مپ، کاندیدى کۆمارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا یه‌که‌مجاره‌ له‌باس له‌ ئه‌گه‌رى سه‌کردایه‌تینه‌کردنى ئیداره‌ى داهاتوو ده‌کات، له‌کاتێکدا رۆژانه‌ له‌ په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌ تویته‌ر به‌پرسانى ولایه‌ته‌کان و دیموکراته‌کان به‌ ساخته‌کردنى ده‌نگه‌کان و "دزینى هه‌ڵبژاردنه‌که‌" تۆمه‌تبار ده‌کات. جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان و رکابه‌رى دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کان 7ى تشرینى دووه‌م به‌براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى 2020ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا دیاریکرا و بووه‌ 46 هه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مریکا.  

هاوڵاتى سه‌رۆکى به‌رزایل رایگه‌یاند:" هه‌موومان ده‌مرین به‌ په‌تاى کۆرۆنا"، ئه‌ مقسانه‌ى هاوڵاتیانى وڵاته‌که‌ى تووشى شۆک کردووه‌. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه‌ که‌ جائیر بولسنار سه‌رۆکى به‌رازیل، رایگه‌یاند: " پێمناخۆشه‌ ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌ى گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن به‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا، به‌ڵام هه‌مووان ده‌مرین، سوودى نییه‌ هه‌ڵبێین". تائێستا له‌ وڵاتى به‌رازیل 163 هه‌زار که‌س به‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و سه‌دان هه‌زارى دیکه‌ش تووشى په‌تاکه‌ بوون که‌ به‌ دووه‌م وڵات داده‌نرێت بۆ  له‌رووى گیان له‌ ده‌ستدانه‌وه‌ به‌ کۆرۆنا له‌ دواى ئه‌مه‌ریکا.